دڵشاد هیوا, Author at ژنەفتن

ئەو “تۆ”یه‌ی کە “من”م یا “من”نیم؟
“بچۆ ناو خۆتەوە. بەدوای ئەو هۆکارەدا بگەڕێ کە فەرمانی نووسینت پێ دەدات؛ لێی ورد بەرەوە بزانە ڕەگەکانی تا قووڵترین شوێنی دڵت شۆڕ بوونەتەوە؛ ئینجا ڕاستگۆیانە لای خۆت دان بەوەدا بنێ، کە ئەگەر نووسینت لێ زەوت بکرایە، ئایا دەمردیت؟”

لە نامەی یەکەمی ڕیلکەوه‌ بۆ فرانتس کاپوس، پاریس، شوباتی ۱۹۰۳: نامه‌ بۆ شاعیرێكی لاو “Lettres à un jeune poète”

پێشەکی:

چوونە ناو هه‌زارلۆغانه‌ی “خۆ”‌وە

کاتێک بۆ یەکەمجار لاپەڕەی یەکەمی “وێڵی” دەخوێنیتەوە، هەست دەکەیت کەسێک دەستی گرتوویت و بۆ ناو باڵەخانەیەکی نیوەڕووخاو په‌لكێشی كردوویت‌. پلیکانەکان لەژێر پێتدا دەلەرزن، ڕووناکییەک هەیە، بەڵام چراکان ڕاستەوخۆ تیشک ناخەنە سەر شتێک، تەنیا هه‌ندێ سێبەر لەسەر دیوارەکە دەبینیت. ئەمە هەمان ئەو هەستەیە کە دەقەکەی دلاوەر ڕەحیمی لە هەمان دێڕی یەکەمەوە لە خوێنەردا درووستی دەکات: هەستی بوون لە شوێنێکدا کە دەبێ ناسراو بێت، بەڵام نییە؛ هەستی خوێندنەوەی وشەگه‌لێک کە ناسراون، بەڵام ڕستەکانیان نامۆن.

ڕۆمانەکە بە ڕستەیەک دەست پێ دەکات کە هەم وتارێکە و هەم دادگاییکردنێک: “تۆ بەندییەکی لە بەندیخانەیەکدا ئابڵوقە دراو، گەمارۆ دراو بە بەندیوان و بە پاسەوان …” (ل7) ئەم “تۆ”یەی کەسی دووهەم چییە؟ کێیە؟ بۆچی گێڕەرەوە بە “تۆ” بانگی دەکات؟ هەر ئەم پرسیارە سادەیەش، کلیلە بۆ تەڵەزگه‌کانی ئەم دەقە.

لە ئەدەبیاتدا، کاتێک گێڕەرەوە بە “تۆ” بانگ دەکات، زۆربەی جار یان لەگەڵ خوێنەری دەرەوەی دەقەکە قسە دەکات – واتە لەگەڵ خوێنەری ڕاستەقینە – یان لەگەڵ بەشێکی “خۆ”یدا، كه‌ لێکدابڕاوی خۆیه‌تی، دەدوێت. لە “وێڵی”دا، هەردوو ئەگەرەکە پێکەوە و بە مەبەست تێکەڵ کراون.

ئەم دەقە ڕۆمانێك نییه‌ به‌ مانا باوه‌كه‌ی گیڕانه‌وه‌. پڵۆتێکی هێڵه‌كیی نییە، کارەکتەری سەربەخۆ بوونیان نییە، ناکۆکییەک بەرەو ئاشتەوایی ناڕوات. بەڵام ئەم نەبوونییانە، کەموکوڕی نین و له ‌ڕاستیدا شێوازی بەرهەمەکەن. “وێڵی” زیاتر لە ددانپێدانان دەچێت: ددانپێدانانێک کە گێڕەرەوە به‌ ناچاری دەیکات، ددانپێدانانێک کە “تۆ”ی بەردەنگ هێشتا قبووڵی نەکردووە گوێی لێ بگرێت، ددانپێدانانێک، کە خودی نووسینەوەی جۆرێکە لە بەرگری لە بەرانبەر لەبیرچوونەوەدا.

بەڵام بۆچی ئەم ددانپێدانانە “ناچاری”یە؟ چونکە گێڕەرەوە دەبینێت “تۆ” – کە دەکرێت دۆستێک یان مرۆڤێک بێت كه‌ ڕۆژگارێك “ئافرێنه‌ری ئەگەر و شیانه‌كان” بووه‌ – خەریکە لەناو گێژاوێکدا نوقم دەبێت کە خۆی درووستی کردووە؛ گێژاوێک لە بێدەنگی، لە لەبیرچوونەوەی جوانییە بچووکەکان، لە ترس. دەکرێت بگوترێت “وێڵی” ڕۆمانی “ترس لە ژیان”ە، نەک “ترس لە مردن”. چونکە مردن لەم دەقەدا، تەنانەت کاتێک دەردەکەوێت، ئامادەیییەکی کاڵ و لێڵ و ناڕوونی هەیە؛ بەڵام ترسی هەناسەدان، ترسی بینران، ترسی نووسین  لە هەر لاپەڕەیەکدا هەناسەی گێڕەرەوە دەبڕن.

“وێڵی” بە ئاسانی ناکەوێتە ناو هیچ ژانرێکەوە: نە ڕۆمانێكی دەروونناسیی ڕووتە، نە ڕۆمانێكی کۆمەڵایەتی و نە تەنیا پۆرترێتێکیشە. لای من ڕه‌نگه‌ باشترین پێناسە ئه‌وه‌ بێ كه‌ ئەم بەرهەمە “هەڵکۆڵین”ێکە. گێڕەرەوە خەریکی هەڵکۆڵینە لە ناخی مێشک و یادەوەریی “تۆ”دا، شتگەلێکی وه‌ك یادەوەریی وشەی “زێوان”، دەنگی حەسەن زیرەک و ئه‌وانی تر، سەمای نەزانراو، مەستیی شەوانە، پیاسەکردن لە کۆڵانەکانی هەولێر و ده‌یان شتی تر ده‌دۆزێته‌وه‌ و ئەم شتانە دەخاتە بەردەم “تۆ” و پێت ده‌ڵێت: ببینە، ئەمە تۆ بوویت. ئەمە ئەو تۆیەی کە ئێستا لە پشتی بێدەنگییەوە خۆی حەشار داوە، هەمان ئەمە بووی.

لە درێژەی ئەم خوێندنه‌وه‌یه‌دا، هەوڵ دەدەم بەدوای ئەم هەڵکۆڵینەدا بڕۆم. ئامانجەکە ئەوە نییە بەرهەمەکە لە چوارچێوەیەکی ئەکادیمیدا زیندانی بکەم، هێنده‌ی مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ نیشان بدەم بۆچی ئەم دەقە – لەگەڵ هەموو سه‌رنجێكمدا – دەکرێت ئاوێنەیەک بێت بۆ هەر کەسێک کە جارێک “خۆ”ی لە داڵانێکی بێدەروازەدا ون کردبێت.

سەرەتا دەمه‌وێ بزانم ئەم ڕۆمانە چی دەڵێت؟ پاشانیش: ئەم ڕۆمانە چۆن دەڵێت؟ ڕەنگە گرنگتر له‌مه‌ش ئه‌وه‌ بێت كه‌ چۆن ناڵێت؟ جیاوازیی ئەم دوو پرسیارە، جیاوازیی نێوان بینینی تابلۆیەک و بینینی چوارچێوە و كانڤاس و فڵچەیەکە کە تابلۆیه‌كیان به‌رهه‌م هێناوه‌. لە ئەدەبیاتدا، زۆربەی جار یەکەمیان ئەنجام دەدەین: دەپرسین “مانا چییە؟” بەڵام دووەمیان بینینی پێکهاتەیه‌، بینینی هەڵبژاردنەکانه‌ و بینینی ئەو شتانەیه‌ نووسەر بە نەنووسراوی جێیان دەهێڵێت، ئەمەش ڕێك هەمان ئەو کارەیە کە دەبێ ڕەخنەگرێکی ڕاستەقینە بیکات.

“وێڵی” دەقێکە تێیدا چەند پرسێکی بنەڕەتی بە شێوەیەکی هاوکات کاران: پرسی گێڕانەوە قبووڵكردنی ترس، پرسی ڕەگەزی ددانپێدانان لە کولتووری کوردیدا، پرسی کاتی گێڕانەوەیی و پەیوەندیی بە بێدەنگییەوە، پرسی نێوان “من”ی نووسراو و “من”ی ژیاو، و پرسێک کە ڕەنگە نوێترین و ترسناکترین بێت: ئەوەی کە ئەم ڕۆمانە کێ نابینێت و ئەم “نەبینینە” چی دەڵێت.

ملنەدان به‌ گێڕانەوە: کاتێک زمان لە خۆی دەترسێت

پارادۆکسی بنەڕەتی

چەقی “وێڵی” کێشەی زمانە و ئەمەش سەرنجڕاکێشە، چونکە پارادۆکسی سەرەکیی دەقەکە هەر ئەمەیە: گێڕەرەوە دەیەوێت بە زمان بەرگری لە “تۆ” بکات، بەڵام “تۆ” لە زمان دەترسێت. “تۆ” ئەو کەسەیە کە ڕۆژێک عاشقی وشەی “زێوان” بوو، کەسێک کە باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ وشەکان هه‌ستیان هه‌یه‌، بەڵام ئێستا نانووسێت، ناتوانێت بنووسێت یان نایەوێت بنووسێت، چونكه‌ ” نووسین هه‌موو ئه‌و گوناه و تاوانانه‌ی نه‌مكردوون بیر ده‌خاته‌وه ” (ل86) ئەم ڕستەیه‌ دەبێ له‌سه‌ری بوەستیت. ئەمە ڕستەیەکە لە خوێندنەوەی یەکەمدا ڕەنگە ئاسایی بێت، بەڵام ترسناکە. گوناهانێک کە نەتکردوون بەڵام نووسین بیرت دەهێنێتەوە واتای چییه‌؟ واتە نووسین یادەوەرییەک چالاک دەکات کە تۆ تۆمەتبار دەکات بە شتێک کە نەتکردووە. نووسین خۆی تۆمەتە. زمان خۆی دادوەرە.

دلاوەر ڕەحیمی لەم ڕۆمانەدا دەست بۆ یەکێک لە بنەڕەتیترین ململانێ کولتوورییەکان ده‌بات، كه‌ ئه‌ویش زمانه‌. واته‌ بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی کە زمانیان وەک ئامرازی کۆنترۆڵ به‌رهه‌م هێناوه‌. لەم پانتایییه‌دا، نووسین یەکسانە بە بینران، بینرانیش یەکسانە بە بوون بە ئامانج. “تۆ” کە “هەموو تەمەنت لەگەڵ ئەو گۆرانی و ئەو وشانەدا بەسەر برد، وەک جووتیارێکی خەمخۆر وشه‌کانت بژار دەکرد، وەک بیناسازێکی لێهاتوو وشەکانت بە دوای یەکدا ڕیز دەکرد و هەڵتده‌چنین.” (ل27)، ئێستا لە هەمان ئامرازەکەی دەترسێت. بەڵام گێڕەرەوە ئەم ترسە قبووڵ ناکات. بۆ ئەو، نووسین “هه‌م چه‌كێكی باشە بۆ بەرگریکردن…” (ل79). لە ڕاستیدا، خودی ڕۆمانی “وێڵی” ئەنجامی هەمان بڕیارە. ئەمەش واتە ڕۆمانەکە، خۆی نامەیەکە، پاڕانەوەیەکە، دەستێکی درێژکراوەیە بۆ ڕزگارکردنی کەسێک کە لە بێدەنگیدا خەریکە دەخنکێت.

لە نیوەی دووهەمی ڕۆمانەکەدا، ئەو شوێنەی کە دەنگی “من”ی حاشاكه‌ر دێتە ژوورەوە، زمان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت. ڕستەکان کورتر دەبنەوە، هەندێک جار نیوەچڵ دەمێننەوە، خاڵبەندییەکان زیاتر دەبن. ئەم “من”ە دەڵێت: “من لە نووسین دەترسم…” (ل90) و ” قەت نامەم بۆ کەس نەنووسیوە… حاشا کەسێك نامەی لە منەوە پێ نەگەیشتووە… حاشا کەسێک هەبووبێت شایەنی ئەوە بێت، من دانیشتبم نامەم بۆ نووسی بێت… حاشا …” (ل81). ئەم “حاشا” دووبارانە، خۆیان زمانێکی تایبەتن، زمانی کەسێک کە خەریکە بە شێوەیەکی وه‌سواسییانه‌ نکۆڵی دەکات. لە دەروونناسیدا به‌مه‌ دەڵێن “نکۆڵیکردنی بەرگری”، هەرچەند زیاتر دووبارەی بکەیتەوە کە نیت، واتە زیاتر نیگەرانیت کە ڕەنگە هه‌بیت.

لە گۆشەنیگای تەکنیکییەوە، یەکێک لە کارەکان کە دلاوەر ڕەحیمی کردوویەتی ئەوەیە ڕێگەی داوە زمانی دەقەکە خۆی “دەمارگیر” بێت. ڕستە درێژە دووبارەبووەکان لە بەشی یەکەمدا، واته‌ ئەو لیستە ناکۆتایەی کەسانێك کە “تۆ”یان گەمارۆ داوە، خۆیان هەستی گەمارۆدان دروست دەکەن. خوێنەری باش، کاتێک ئەم دێڕانە دەخوێنێتەوە، بەهۆی ڕیتم و دووبارەبوونەوەکەوە هەناسەی تەنگ دەبێت. ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە ڕەخنەگرە فۆرمالیستەکان پێی دەڵێن “کاریگەریی بێژە”.

“وێڵی” پارادۆکسێکی بنەڕەتیی تێدایه‌ کە لە هیچ کوێیەکی دەقەکەدا چارەسەر نابێت، ئەمەش قووڵایییە نه‌ك لاوازی، چونكه‌ ڕۆمانێکمان هەیە له‌بارەی مەحاڵبوونی نووسینه‌وه‌، نووسراوە. گێڕەرەوە بە ڕاشکاوی دەڵێت: “من لە نووسین دەترسم… نووسین ده‌مترسێنێ…” (ل90)، بەڵام ئێمە خەریکین هەر ئەم ڕستەیە دەخوێنینەوە. واتە کەسێک کە لە نووسین دەترسێت، نووسیویەتی. کەسێک کە بە ئەوی تر دەڵێت نووسین مه‌ترسیداره‌، كه‌چی خۆی نووسیویەتی! ئەمە بە چ مانایه‌ك دێت؟

لە نەریتی ئەدەبیاتی ددانپێداناندا، كه‌ نووسه‌ر به‌ “دركان” و “خۆدركان” هێناویه‌تی، لە ئۆگۆستینی قه‌دیسه‌وه‌ تا ڕوسۆ، لە دۆستۆیڤسکییەوە تا کافکا، نووسینی “ناتوانم بنووسم” خۆی هەر نووسینە. ئەمە یەکێکە لەو کەمە ساتانەی کە نووسین و ناوەرۆکی نووسین بە تەواوی دەبن بە یەک. کاتێک “یاداشته‌كانی ژێرزەمین”ی دۆستۆیڤسکی[1] بە “من مرۆڤێکی نەخۆشم… مرۆڤێکی بەدڕەفتارم” دەست پێ دەکات، ئەو “نەخۆشی” و “بەدڕەفتارییە” خۆیان لە خودی کردەی ددانپێداناندا دەسەلمێنن. “وێڵی”یش هەر هەمان کار دەکات، بەڵام بە ئاڵۆزییەکی زیادەوە.

ئەو ئاڵۆزییە لێرەدایە: لە “یاداشته‌كانی ژێرزەمین”دا، گێڕەرەوە خۆی ددان به‌ شته‌كاندا ده‌نێت. لە “وێڵی”دا، گێڕەرەوە ددان بەوەدا دەنێت کە “تۆ” دەبێ ددانپێدانان بكه‌یت. ئەمەش مانای ئه‌وه‌یه‌‌ مەودایەک لە نێوان ئەو کەسەی دەنووسێت و ئەو کەسەی کە دەبێ بنووسێت بوونی هەیە. ئەم مەودایە کە سەرتاپای ڕۆمانەکەی تەنیوە، خۆی یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکانی دەقەکە. دلاوەر ڕەحیمی پێکهاتەکەی خۆی لەسەر بنەمای ئەم مەودایە دروست کردووە.

پێکهاتەی “لەبری تۆ”

لە قووڵاییی کایەی گێڕانەوەی ڕۆمانی “وێڵی”دا، ڕستەی “من هەموو شتێک لەبری تۆ ده‌كه‌م جگە لە نووسین” (ل91)، وەک کلیلێکی مۆدێرنیستی بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندیی نێوان “من” و “تۆ” کار دەکات. ئەم “لەبری تۆ”یە پرۆسەیەکی ئاڵۆزی ئاڵوگۆڕی سووژەیییه‌ و توانەوەیە لە ناو ئەوی تردا. گێڕەرەوە لێرەدا وەک “پاسەوانی بوون”ی کارەکتەرەکە دەردەکەوێت؛ ئەو لەبری ئەو پیاسە دەکات، دەچێتە ناو کۆڕ و کۆبوونەوەکان، تەنانەت لەبری ئەویش دەخواتەوە و مەست دەبێت. “ئەگەر عارەق بخۆمەوە، پەرداخ و ئاو و عارەق و سەهۆڵەکە جیا ده‌كه‌مه‌وه‌، یه‌كه‌مجار عارەقەکە تێدەکەم، ئینجا ئاو و پاشان چەند كڵۆ سەهۆڵێک، ئینجا پەلە دەکەم لە ساردبوونیدا و پێکەکە بە یەک فڕ هەڵدەدەم” (ل91-92). ئەم لاساییکردنەوە فیزیۆلۆژییە نیشانەی ئەوەیە کە گێڕەرەوە دەیەوێت “بارە قورسەکانی ژیان” لەسەر شانی “تۆ” لادات، تا تەنیا یەک پانتایی بۆ بمێنێتەوە: پانتاییی نووسین.

لێرەدا پارادۆکسێکی قووڵی دەروونشیکاری سەرهەڵدەدات. گێڕەرەوە کە لە واقیعدا ناتوانێت “لەبری ئەو” بنووسێت، لە جیهانی خەوندا ئەو سنوورە دەبەزێنێت. ئەمە گوزارشتێکی كرۆكییه‌ لە تێزی فرۆیدییانە کە “خەون ڕێگایەکی شاهانەیە بۆ ناسینی نائاگایی”؛ چونکە تەنیا لەوێدا “سانسۆری ئاگایی” نامێنێت و گێڕەرەوە دەتوانێت ئەو سنوورە ئاكاری و جوانیناسییەی کە لە واقیعدا ڕێزی لێ دەگرێت (نەنووسین لەبری ئەوی تر)، لە خەوندا ببەزێنێت. لەو خەونانەدا کە دۆستۆیڤسکی و کافکا، یان نیتشە و فرۆید ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، ئێمە تەنیا لەبەردەم فەنتازیادا نین، هێنده‌ی لەبەردەم ململانێی تیۆرییەکانی “ئازار و مانا”داین کە لە ناو ناخی گێڕەرەوەدا دەجەنگن.

خاڵی هەرە درەوشاوەی ئەم بەشەی ڕۆمانەکە، گۆڕانی “زمان”ە لە ئامرازەوە بۆ “سووژە”. کاتێک گێڕەرەوە لە خەوندا لەبری ئەو دەنووسێت، چیرۆکگەلێک دەخوڵقێنێت کە “زۆرتر زمان، وشە، پیت و كه‌سیه‌تیی”ن (ل94). ئەمە لوتکەی مۆدێرنیزم و نزیکبوونەوەیە لە تێزە پاشپێكهاته‌خوازییه‌كان کە دەڵێن: “مرۆڤ ناپەیڤێت، به‌ڵكوو زمان دەپەیڤێت”. لێرەدا زمان چیتر “وەسفکەر”ی ڕووداو نییە و خۆی دەبێتە “ڕووداو”. پیتەکان وەک کارەکتەری زیندوو دەجووڵێنەوە و زمان لە فۆڕمە مێژوویی و گێڕانەوەیییە سادەکەی خۆی دادەماڵرێت.

ئەم “لەبری تۆ” نەنووسینە لە واقیعدا، گەورەترین ڕێزگرتنە لە تاکخوازی و ڕەسەنایەتیی کارەکتەرەکە. گێڕەرەوە دەزانێت کە دەتوانێت هەموو ئازارە جەستەیی و کۆمەڵایەتییەکانی “تۆ” هەڵبگرێت، بەڵام ناتوانێت “ناسنامه‌”ی ئەو بدزێت، چونکە نووسین دوایین شوێنە کە مرۆڤ تێیدا دەبێتە خۆی. ئەگەر گێڕەرەوە لەبری ئەو بنووسێت، ئەوا “تۆ” بە تەواوی لەناو دەچێت. بۆیە، ئەم بێدەنگییە لە نووسیندا، لە ڕاستیدا “هاوارێکە بۆ مانەوەی ئەوی تر”. دلاوەر ڕەحیمی بەم تەکنیکە، نیشانی دەدات کە چۆن ئەدەبیات لە قووڵترین ئاستی خۆیدا، دەبێتە پارێزەری ئەو “ناگوترێیانه‌”ی کە تەنیا و تەنیا خاوەن ئەزموونەکە خۆی بۆی هەیە بیاننووسێت.

ڕووبەرگی ڕۆمانی وێڵی. دلاوەر ڕەحیمی، ٢٠٢٥

کاتێک گێڕانەوە خۆی قووت دەدات

لە تیۆریی گێڕانەوەدا، یەکێک لە بنەما هەرە سه‌ره‌كییه‌كان جیاکاریی نێوان “نیشاندان” و “گێڕانەوە/ڕوونکردنەوە”یە. ڕۆمانی “وێڵی” کە لە كرۆكی خۆیدا ڕۆمانێکە “لەبارەی نووسین”ەوە‌، لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا دێت و دەچێت. مەترسیی گەورەی ئەم جۆرە دەقانە ئەوەیە کە هێندە نوقمی تیۆرییەکانی نووسین ببن، کە پەیوەندییان لەگەڵ “لێدانی دڵی ژیان” بپچڕێت. دلاوەر ڕەحیمی لە هەندێک شوێندا دەکەوێتە ناو ئەم داوەوە؛ کاتێک گێڕەرەوە بە زمانێکی پەخشانئامێز و تژی لە مێتافۆر باس لە هێزی نووسین دەکات: “بە نووسین دەتوانی هەموو وێرانەییەک ئاوەدان بکەیتەوە… دەتوانی سارایەک بکەیتە شارێک پڕ لە ئازادی” (ل37). لێرەدا، دەقەکە خەریکی “ڕوونکردنەوە”ی توانای نووسینە نەک “نیشاندان”ی؛ ئێمە پێناسەی ئاوەدانی و چراخان دەبیستین، بەڵام هەستی پێ ناکەین، چونکە زمان لێرەدا بووەتە “بەیاننامە” نەک “وێنە”.

ئەم گرفتە لە ئەدەبیاتی جیهانیدا بە جۆرێکی تر چارەسەر کراوە. بۆ نموونە، ئیتالۆ سڤێڤۆ لە “ویژدانی زێنۆ”دا[2]، نووسین وەک “چارەسەرێکی دەروونی” ناخاته‌ ڕوو، به‌ڵكوو لە ڕێگەی تێكشكانی بەردەوامی زێنۆ لە “دوایین جگەرە”دا، نیشانمان دەدات کە چۆن نووسینەوەی ژیان دەبێتە تاقە پەناگە بۆ مرۆڤێکی مۆدێرنی پڕ لە گرێ. هەروەها مایکڵ کانینگهام لە “کاتەکان”دا[3]، تەنیا باس لە کاریگەریی ڤێرجینیا وۆڵف ناکات؛ ئه‌و لە ڕێگەی سێ هێڵی کاتیی جیاوازەوە، نیشانمان دەدات کە چۆن “کاتژمێرەکان”ی ژیانی سێ ژن لە دەوری تاقە دەقێکدا (خانم دالۆوەی) دەخولێنەوە. لێرەدا نووسین “کردە”یە، نەک “باس”.

بەڵام “وێڵی” لەو شوێنانەدا دەگاتە ئەوپەڕی جوانی و هەناسەدان کە دەگەڕێتەوە بۆ بنەمای “نیشاندان”. دیمەنی ڕاکردن بەرەو پەیکەرەکەی ئیبن مستەوفی لە لای قەڵا (ل46-47)، یەکێکە لەو ساتە درەوشاوانەی کە تێیدا خەون و واقیع و نووسین لە یەک خاڵدا دەبنە “وێنە”. هەروەها وردەکاریی ئامادەکردنی پێکەکە (سەهۆڵ، ئاو، عارەق) و گۆڕانی میزاجی کارەکتەرەکە دوای تێکەڵبوونی ناوەکان (مەهناز لەبری مەریەم)، ئەو ساتانەن کە تێیدا “وێڵی” لە “میتاڕۆمان”بوون دەردەچێت و دەبێتە “ژیان”. لێرەدا زمان چیتر پێناسە چراخان ناکات و خۆی دەبێتە ئەو چرایەی کە تاریکایییەکانی ناخ ڕۆشن دەکاتەوە.

ئەم دووفاقییەی نێوان “ڕوونکردنەوەی هزری” و “نیشاندانی جوانیناسی”، “وێڵی” دەکاتە دەقێکی زیندوو کە هێشتا خەریکی ململانێیە لەگەڵ خۆیدا. ئەگەرچی هەندێک جار زمان بەرەو قسەی قەبە دەچێت، بەڵام ئەو دیمەنە وێنەییانەی کە تێیدا “تۆ” و “من” لە ناو جەنجاڵیی هەولێر و یادەوەرییەکانیاندا ون دەبن، دەیسەلمێنن کە دلاوەر ڕەحیمی دەزانێت چۆن ئەدەبیات لە ئه‌ركه‌ کلاسیکییەکەی (گێڕانەوە) ڕزگار بکات و بەرەو ئاسۆیەکی مۆدێرن (بینین) بیبات. ئا لێرەدایە کە نووسین دەبێتە “ئاوێنە”، نەک تەنیا “باسێک له‌بارەی ئاوێنەوه‌”.

سیاسەتی بێدەنگی: کۆمەڵگە چۆن بێدەنگی بەرهەم دەهێنێت؟

بێدەنگی وەک بەرهەم

“وێڵی” ڕۆمانێکی سیاسییە، بەڵام نەک بەو شێوەیەی کە زۆربەی جار بیری لێ دەکەینەوە. لە ئەدەبیاتی کوردیدا، “سیاسی” زۆرتر واتە بیركردنه‌وه‌ قسه‌ له‌باره‌ی جەنگ، نەتەوە، ده‌وڵه‌ت، له‌بارەی قوربانیانی مێژوو. “وێڵی” هیچ کام لەمانە نییە، ئەمەش خۆی بڕیارێکی سیاسییە.

ڕۆمانه‌كه‌ی دلاوەر ڕەحیمی له‌بارەی سیاسەتی بێده‌نگییه‌، واته‌ ئەو میکانیزمەی کە کۆمەڵگە بەکاری دەهێنێت تا ئەو کەسانەی بەهۆی شێوازی بوونیانەوە “جیاوازن”، نەک بەهۆی ئایدیۆلۆژیاوە، بێدەنگ بکات. ئەم میکانیزمە نە بە زیندان و نە بە سێدارە کار ناکات؛ ئه‌و بە شتێک کار دەکات کە کەمتر دەسەلمێنرێت: بە چاو، بە زمان، بە چاوەڕوانی. ئەمە ڕێک ئەو دۆخەیە کە میشێل فوکۆ لە وه‌سفی چەمکی “چاودێری و سزادان”دا باسی دەکات؛ کاتێک کۆمەڵگە دەبێتە “سەیرینگە” (Panopticon) و تاک لە هەموو لایەکەوە هەست بە چاوێکی نادیار دەکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی تاک خودی خۆی سانسۆر بکات.

گێڕەرەوە ئەم میکانیزمە بە وردەکارییەکی جێتێڕامانەوە ڕوون دەکاتەوە: “به‌ سێ نووسەر، شانزە نووسەر، به‌ هه‌موو نووسەره‌كان – نووسەره‌كان پاسەوانی ڕاستەقینه‌ی ئەم به‌ندیخانانه‌ن -” (ل1). ئەم ڕستەیە خۆی بانگەشەیەکی بوێرانەیە: پاسەوانانی بێدەنگی نە دەوڵەتن، نە پۆلیس، ڕاستییه‌كه‌ی خودی نووسەرانی کۆمەڵگەن. ئەو کەسانەی کە دەبێ پێنووسیان هەبێت بەڵام پێنووسەکانیان کردووە بە قەفەس. “كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ ڕژێمه‌كان ترسناكترن، كۆمه‌ڵگه‌كان ڕژێمه‌ ترسناكه‌كان دروست ده‌كه‌ن، ئایینه‌كان دروست ده‌كه‌ن، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ داده‌ڕێژن نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌” (ل21).

ئەم بانگەشەیە – کە کۆمەڵگە لە ڕژێم ترسناکترە – لە ڕواڵەتدا سادە دەردەکەوێت، بەڵام دەرهاویشتەی گرنگی هەیە. ئەگەر دوژمنی سەرەکی “ڕژێم”ێك بێت، دەتوانیت له ‌به‌رانبه‌ری بوه‌ستیته‌وه‌، لێی ڕابکەیت و دژایه‌تیی بكه‌یت. بەڵام ئەگەر دوژمنی سەرەکی “کۆمەڵگە” بێت، واتە خێزان، دراوسێ، دۆست، مامۆستا، هیچ شوێنێک نییە بۆی ڕابکەیت. وەک چۆن لە نمایشی “دەرچەیەک نییە”[4]ی سارتەردا دەردەکەوێت کە چۆن سێ کارەکتەر لە ژوورێکی داخراودا یەکتری ئەشکەنجە دەدەن بێ ئەوەی ئامرازێکی فیزیکییان پێ بێت، لێرەشدا “ئەوانی تر” دەبنە دۆزەخەکە.هیچ هێڵێکی بەرەی شەڕ نییە کە لە پشتییەوە بوەستیت. دوژمن لە هەموو شوێنێکە. دوژمن “سیانزه‌ دراوسێی لای چه‌پت”ە “كه‌ هه‌شتیان مامۆستان”، “نۆ دراوسێی لای ڕاست”ته‌ “كه‌ هه‌ر نۆیان مامۆستان” (ل2). ئەم وردەکارییە لە ژمارە و پیشەدا (مامۆستا) نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگە لە ڕێگەی پەروەردە و چاودێرییەکی وردەوە، تاک گەمارۆ دەدات. لێرەدا مانا جیهانییەکەی ئەوەیە کە “سیستەم” تەنیا حکومەت نییە و له ‌ڕاستیدا ئەو دراوسێیەیە کە لە پەنجەرەوە سەیری “جیاوازی”یەکانت دەکات و وەک تاوان پۆلێنیان دەکات.

پلەبەندیی ئازار

یەکێک لە تێبینییە هەرە ناسکەکانی دلاوەر ڕەحیمی، پرسێکە کە دەكرێ ناوی بنێم “پلەبەندیی ئازار”. لە “وێڵی”دا گێڕەرەوە دەڵێت: “تۆ لە پاسەوانە میهرەبان و دڵسۆزەکانت، زیاتر لە پاسەوانە توندوتیژه‌كانت، لە پاسەوانە زماندرێژەکانت دەترسی” (ل18). ئەمە یەکێکە لە ڕاستگۆیانەترین ڕستەکانی ڕۆمانەکە و لە هەمان کاتدا یەکێکە لە پڕئازارترینەکانی. ئێمە زۆربەی جار وا بیر دەکەینەوە کە میهرەبانی پارێزەرە. بەڵام “وێڵی” دەڵێت نەخێر: لە هەندێک بارودۆخدا، میهرەبانیی کۆمەڵگە لە خراپڕەفتارییەکەی ترسناکترە، چونکە خراپڕەفتاری دەکرێت ناو بنرێت، لێی ڕابکرێت، بەرگری لە بەرانبەردا بکرێت. بەڵام میهرەبانی لە ڕاستیدا جۆرێکە لە کۆنترۆڵ! چۆن دەتوانیت بڵێیت دڵسۆزیی تۆ ئازارم دەدات؟ کۆمەڵگە ئەم جۆرە ناڕەزایەتییە وەک لادان و بێوەفایی دەبینێت. ئەم تێڕوانینە لە ڕووی فەلسەفییەوە لە چەمکی “ئەخلاقی بەزەیی” لای نیچە نزیکە، کە تێیدا میهرەبانی دەبێتە ئامرازێک بۆ سڕینەوەی جیاوازییەکانی تاک و تواندنەوەی لە ناو کۆمەڵدا.

گێڕەرەوە ئەمە بە نموونەیەکی ورد نیشان دەدات: «بێزت به‌ قسه‌كردن و ئامۆژگارییه‌كانی میهره‌بان و دڵسۆزه‌كان هه‌ڵده‌ستا، ڕشانه‌وه‌ت ده‌هات، له‌و كاتانه‌دا به‌خورتی ده‌یان ڕشانه‌وه‌ت ڕاگرتووه‌…” (ل18). ڕشانەوە لێرەدا جەستەییترین و ڕاستەقینەترین کاردانەوەی گونجاوە بۆ میهرەبانییەک کە دەیەوێت ناوەوەی مرۆڤ داگیر بکات. وەک چۆن سارتەر له‌ “هێڵنج”[5]دا باس لەوە دەکات کە دڵتێکچوون کاردانەوەیەکە بەرانبەر بەو شتە “زیادە” و “بێمانایانەی” دەیانەوێت بوونی ئێمە داگیر بکەن، لێرەشدا “وێڵی” جەستەی دەبێتە دوایین سەنگەری بەرگری. دلاوەر ڕەحیمی بەم وێنەیە، شتێک نیشان دەدات کە لە دەروونناسیی ئەمڕۆدا پێی دەوترێت “میهرەبانیی ژەهراوی” (la gentillesse toxique) میهرەبانییەک کە لە ڕاستیدا ئامرازی کۆنترۆڵە، کە بارێک دەخاتە سەر شانت، کە دەڵێت من دڵسۆزی تۆم کەواتە دەبێ بەو شێوەیە بیت کە من دەمەوێت.

گوتاری قوربانیسازی

“وێڵی”، لەگەڵ هەموو ئه‌و هێزه‌ی لە وەسفکردنی میکانیزمی بێده‌نگیدا هه‌یه‌تی، به‌ڵام کێشەیەکی پێکهاتەیی هەیە: هەندێک جار بە شێوەیەکی نه‌خوازراو لە “گوتاری قوربانی” نزیک دەبێتەوە. گوتاری قوربانی واته‌ من هەم و کۆمەڵگەش دوژمنی منە. هەموو شتێک لە دەرەوە بەسەر مندا سەپێنراوە. من سەرەتا تەواو و گەشاوە بووم و پاشان کۆمەڵگە هات و منی وێران کرد. کەواتە تاوانی من نییە. کەواتە چاوەڕوانی بەرگری لەخۆکردنیشم لێ مەكه‌ن. “وێڵی” خۆی ددان به‌مه‌دا ده‌نێت و نایشارێته‌وه‌، باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ کۆمەڵگە بەڕاستی مرۆڤەکان بێدەنگ دەکات، ئەمە ڕاستییە. بەڵام ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه‌ مرۆڤەکانیش لە بێدەنگبوونیاندا پشکیان هەیە. بێگومان ئه‌مه‌ بەو مانایەیه‌ کە “بکەر”ن، نەک ته‌نیا “بەرکار”.

ئەم بابه‌ته‌‌ بە نموونە ڕوونتر دەکەمەوە: گێڕەرەوە دەڵێت “کۆمەڵگە بە هەموو هێزی زۆرداری خۆیەوە هاتبووە گۆڕه‌پان” (ل20) و “تۆش دەسته‌وسان بوویت” (ل21). بەڵام هه‌ر له‌ هه‌مان شوێندا، دەڵێت “تۆش زۆر زوو گەردنت خستە به‌ر خەنجەره‌كه‌ی، زۆر زوو ترست لێ نیشت” (ل20). ئەم “زۆر زوو”ە جۆرێکە لە بکەری، هەرچەندە نه‌خوازراویش بێت. واتە “تۆ” هەڵت بژارد، تەنانەت ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە لەبەر ئه‌و پاساوه‌ش بووبێت كه‌ پێشتری ده‌یهێنیته‌وه‌: “به‌ڵام پاساوی من بۆ نه‌توانینه‌كه‌ت ئه‌وه‌ نه‌بوو، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بوو تۆ نه‌تده‌توانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌ستمان هه‌بوو له‌وه‌ی تۆ ببیته‌ جه‌لاد و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ری خۆت، به‌ڵكوو تۆ نه‌تده‌توانی، چونكه‌ ویست بوونی نییه‌، تۆ كه‌وتبوویته‌ ژێر جه‌بری ڕێساكانی كۆمه‌ڵگه‌…” (ل19).

ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ جۆرێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیی ئەدەبیاتی سیاسەتی بێدەنگی بێت، هەر وەک چۆن لە شیعری ئەلیزابێس بیشۆپدا[6] بێدەنگی ته‌نیا بەرئەنجامی سەرکوت نییە و به‌خۆی جۆرێکە لە ستراتیژیی “مانەوە” کە خودی کەسەکە هەڵیدەبژێرێت. لەم جۆرە ئەدەبیاتەدا، ئەو ساتانەش دەبینین کە کەسەکە خۆی تێیدا بووەتە هاوبەشی بێدەنگییەکەی. بۆیه‌ “وێڵی”یش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بینێت، “منیش یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كان بووم، به‌ئاسانی پشتم لێ كردی، چوومه‌ به‌ره‌ی هه‌مووانه‌وه‌” (ل11).

کێ نابینرێت؟

یەکێک لەو پرسیارانه‌ی کە دەبێ ڕەخنەگر لە هەر دەقێکی بپرسێت ئەمەیە: ئەم دەقە کێ نابینێت؟ هەر گێڕەرەوەیەک، بە هەڵبژاردنی گۆشەنیگای خۆی، بە ناچاری هەندێک کەس لە گۆڕەپانەکە دەخاتە دەرەوە. لە “وێڵی”دا، ئەم “نائاماده‌ پێکهاتەیییانە” سێ جەمسەری سەرەکین:

یەکەم: ژنان (سێبه‌ر له‌بری كاره‌كته‌ر)

لە تەواوی ڕۆمانەکەدا، ژنان نزیکەی نائاماده‌ن، یان بە شێوەیەکی سیمبۆلیکی ئامادەن. “مریەم بۆکانی”ی گۆرانییەکەی حەسەن زیرەک، “مەهناز” کە ناوەکەی هەڵەیە (ل50)، “كیژه‌كانی ناو خەیاڵت” (ل42)، ئەمانەش له‌ ڕاستیدا سێبەرن نەک کارەکتەر. “تۆ” لە جیهانێکی تاڕاده‌یه‌ك پیاوانەدا دەژی: پیاسە دۆستانەکان، چایخانەکان، دانیشتنه‌كانی خواردنەوە. ئەمە وەبیرهێنەرەوەی ئەو ڕەخنەیەیە کە ئاراستەی ڕۆمانی “سەگی سپی”ی ڕۆمان گاری[7] دەکرێت، کە تێیدا کێشەی ڕەگەزیی باس دەکرێت بەڵام لە دیدگایەکی تەواو سپیپێستانەوە. لێرەشدا، کێشەی “سەرکوت” تەنیا لە دیدگای پیاوانەوە دەبینرێت، ئەم نائاماده‌یییه‌ی ژنان لە جیهانی گێڕانەوەیی ڕۆمانەکەدا، هەڵبژاردنێکە، چ بە ئاگایانە بێت یان نائاگایانە. بەڵام ئەم هەڵبژاردنە شتۆكه‌یه‌ک له‌بارەی ئەو جیهانەوه‌ دەڵێت.

دووەم: چینەكانی خوارتر (بژارده‌ی ڕۆشنبیر)

“تۆ”ی ڕۆمانەکە ڕۆشنبیرێکی هەولێرییە، یان ڕۆشنبیرێكه‌ له‌ هه‌ولێر کە لە چایخانەکاندا کتێب دەخوێنێتەوە، لە کافکا و دۆستۆیۆڤسکی دەدوێت، لە کلینیکەکاندا بۆ خوێندنەوەی گۆڤارەکان پارەی پشکنین دەدات. میکانیزمی سەرکوتکردنی کۆمەڵگە کە ڕۆمانەکە باسی دەکات، تا چەند تایبەتە بەم چینە؟ ئایا “دیل”بوون ئەزموونێکی چینیایه‌تیشه‌؟ ڕۆمانەکە ئەم پرسیارە ناكات. لێرەدا دەقەکە لە جۆرێک له‌ ده‌سته‌بژێرخوازی نزیک دەبێتەوە. وەک چۆن لە ئەدەبیاتی مۆدێرنیزمی ئەوروپیدا زۆرجار ئازار تەنیا وەک کێشەیەکی بوونه‌كی ڕۆشنبیران وێنا دەکرا، “وێڵی”یش ئەو چینە پشتگوێ دەخات کە بۆ نان دەجەنگن و ڕەنگە سەرکوتکردنی ئەوان زۆر توندتر و فیزیکیتر بێت لە هیی ڕۆشنبیرێک.

سێیەم: نەوەی گەنجتر (نۆستالژیای شوێن)

ڕۆمانەکە لە کاتی ڕابردوودا ڕوو دەدات، ڕۆژانی گوێگرتن له‌ حەسەن زیرەک، چایخانە بچووکەکان، بازاڕی سێتاقان و سه‌یداوه‌. ئەم جیهانە، جیهانی ئەمڕۆی هەولێر نییە. ئەمەش خۆی شتێک دەڵێت: ئەو هەولێرە خۆشه‌ی کە گێڕەرەوە باسی دەکات، لە ڕاستیدا هەولێری نەوەی گێڕەرەوە بووە، واته‌ هه‌ولێری نەوەیەکی تر بە جۆرێکی تری سەرکوتکردنەوە. ئایا نەوەی ئەمڕۆش هەمان وێڵیی هەیە؟ ئەگەر هەیەتی، چۆن؟ “وێڵی” ئەم پرسیارە بە کراوەیی جێ دەهێڵێت كه‌ ڕەنگە ئەم “بەکراوەیی جێهێشتنە”ش هەڵبژاردنێك بێت وه‌ك جۆرێک لە وەفاداری بۆ ئەو نەوەیەی کە “وێڵی” لێیەوە هاتووە.

کاتی شکاو: یادەوەری، نۆستالژیا و ملنەدان بۆ مێژوو

ڕۆمانی بێمێژوو

“وێڵی” لە کاتدا مەلە دەکات. هیچ مێژوویەکی وردی تێدا نییە، تەنیا یەک مێژوو نەبێت: “13/4/2017” (ل95) کە لەسەر کێلی گۆڕی “تۆ” نووسراوە. ئەم مێژووە تاقانەیە لە کۆتاییی ڕۆمانەکەدایه‌، و ڕەنگە یەکێک بێت لە ده‌گمه‌ن لەنگەرە کاتییەکانی دەقەکە. ئیتر سه‌رپاكی ڕۆمانەکە لە “ئێستایەکی بەردەوام”دا ڕوو دەدات، كه‌ هەندێک جار یادەوەرییە، هەندێک جار ئێستایە و هەندێک جاریش ناڕوونە.

ئەم بێمێژوویییە هەڵبژاردنێکی ئاگامەندانەیە، بەڵام دەرهاویشتەی هەیە. لەلایەکەوە، بە لابردنی مێژوویەکی دیاریکراو، ڕۆمانەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە وێڵیی “تۆ”، وێڵیی تاکێک لە کاتێکی تایبەتدا نییە و بارودۆخێکی مرۆییی بەردەوامە. ئەم بانگەشەیە هەم دەکرێت وەک خاڵی هێز ببینرێت و هەم وەک خاڵی لاوازی: هێزە ئەگەر بتەوێت ڕۆمانێک بنووسیت کە هەمیشە بە هاوچەرخی بمێنێتەوە؛ لاوازییە ئەگەر ئەم بێمێژوویییە ببێتە هۆی ئەوەی ڕەگە کۆمەڵایەتییە دیاریکراوەکانی ئازارەکە لەدەست بچن.

لە ئەدەبیاتی ئەمڕۆی جیهاندا، باسێک هەیە له‌بارەی ئەو بەرهەمانەی کە “لە کات هه‌ڵدێن”، واتە ئەو بەرهەمانەی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان دەگۆڕن بۆ “تاکێکی هەتاهەتایی” تا لە تێوەگلان لە مێژوویەکی دیاریکراو خۆیان بپارێزن. ئەم تێڕوانینە گوزارشت لە ستراتیژییەک دەکات کە تێیدا نووسەر هەوڵ دەدات دەقەکەی لە “كاتی ئاسۆیی” – کە كاتی ڕووداوە مێژوویی و سیاسییەکانە – دەربهێنێت و بیخاتە ناو “كاتی ستوونی” یان “گەردوونی”یه‌وه‌؛ ئەمە بەو مانایەیە کە نووسەر نایەوێت بەرهەمەکەی تەنیا گەواهیدەرێکی سەردەمێکی دیاریکراو بێت، هێنده‌ی دەیەوێت وەک “دەقێکی هەتاهەتایی” بمێنێتەوە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم چەمکە دەکرێت ئاماژە بە دوو نموونەی جیاواز بکەین: یەکەمیان، لە ڕۆمانی “نامۆ”ی ئەلبێر کامودا، هەرچەندە کارەکتەری مێرسۆ لە سەردەمێکی مێژووییی دیاریکراودا دەژی، کە جەزائیرە لەژێر سایەی فەڕەنسادا، بەڵام کامۆ ڕووداوەکان بە جۆرێک دادەڕێژێت کە کێشەی مێرسۆ تەنیا “نامۆبوونی مرۆڤ بێت لە بەرانبەر گەردووندا”، بەمەش مرۆڤەکە لە “هاووڵاتییەکی سیاسی”یه‌وه‌ دەگۆڕدرێت بۆ “تاکێکی هەتاهەتایی” کە ڕووبەڕووی پوچی دەبێتەوە، ئەمەش وای کردووە ڕۆمانەکە لە هەموو سەردەم و شوێنێکدا مانا بدات، چونکە خۆی لە مێژووە دیاریکراوەکە دزیوەتەوە بۆ ناو ململانێیەکی فەلسەفیی نەبڕاوە. دووەمیان، نموونەی “ئەدەبیاتی پارێزراو” یان شێوازی ساموێل بێکێتە؛ بێکێت لە شانۆگەریی “له‌ چاوه‌ڕوانیی گۆدۆ”دا، نموونەی هەرە باڵای ئەم “هەڵاتن لە کات”ە پێشکەش دەکات، چونکە لە دەقەکەدا هیچ ئاماژەیەکی مێژوویی، شوێنێکی دیاریکراو، یان باکگراوندێکی کۆمەڵایەتی بۆ ڤلادیمێر و ئێستراگۆن نییە و ئەوان لە “هیچ شوێنێک” و لە “هیچ کاتێک”دا نین. بێکێت لێرەدا هەموو تێوەگلانە مێژوویییەکانی سڕیوەتەوە تا تەنیا “بوون” وەک خۆی بمێنێتەوە، کاتێکیش مرۆڤ لە ناسنامە کۆمەڵایەتییەکەی دادەماڵرێت، دەبێتە ئەو “تاکە هەتاهەتایییە”ی کە تەنیا کێشەی کات و چاوەڕوانی و مەرگی هەیە، نەک کێشەی جەنگێکی دیاریکراو یان شۆڕشێکی سیاسی. “وێڵی” هەندێک جار لەسەر ئەم سنوورە دەجووڵێت. ئەگەر بمانه‌وێ مێژوویه‌ك بۆ وێڵیی “تۆ” دیاری بكه‌ین، ڕێك کەی ڕووی داوه‌؟ چ ڕووداوێکی دیاریکراو بووه‌ته‌ هۆکاری؟ ڕۆمانەکە ئەمە دەزانێت: “تۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌، ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ به‌رگه‌ی قورسی و سه‌ختی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ت گرتبوو، ئه‌و ته‌نیایییه‌ت هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام بە یەک ڕۆژ، بە یەک کاتژمێر به‌چۆکدا هاتی” (ل40)، بەڵام ئەو “ڕۆژە” ناڵێت. ئەم “نەگوتنە”، ئایا هەڵبژاردنێکی هونەریی ئاگامەندانەیە یان خۆپاراستنه‌ لە مەترسی؟ ڕه‌نگه‌ هه‌ر خوێنه‌رێك تێڕوانینێكی جیاوازی بۆی هه‌بێت.

نۆستالژیا و فریوخواردنی

“وێڵی” لە بەشێکی زۆریدا گیرۆده‌ی نۆستالژیایه‌، نۆستالژیا بۆ هەولێری کۆن، بۆ قه‌ڵا، بۆ كۆڵان و چایخانه‌كان، بۆ حەسەن زیرەک، فه‌رهاد زیره‌ك، نوری گه‌رمیانی، عه‌لی مه‌ردان، عه‌بدولخالق مه‌عروف و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ده‌ق و شوێن و كه‌ره‌سته‌ی تر. ئەم نۆستالژیایە هەندێک جار زۆر کاریگەرە. بەڵام ڕەخنەگر دەبێ بپرسێت له‌م ڕۆمانه‌دا نۆستالژیا ده‌یه‌وێ چی بكات؟

نۆستالژیا دوو كاركردی سەرەکی هەیە. یەکەم: بەراوردکاری، واته‌ “لەوێ کە بووین” لە بەرانبەر “لێرە کە هەین”. ئەم كاركرده‌ش لە “وێڵی”دا چالاکە. هەولێری جاران لە بەرانبەر هەولێری ئێستا وه‌ك به‌شێك له‌ كوردستان كه‌ “کە بووەتە بازاڕی ئاسن و ته‌نه‌كه‌ی ژەنگاوی، بووه‌ته‌ بازاڕی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كیچ و ژه‌نگاوی” (ل56). دووەم: پەناگە، “لەوێ کە بووین” شوێنێکی ئارامە لە بەرانبەر “لێرە کە هەین” کە مەترسیدارە. ئەم کارکردەیش لە “وێڵی”دا هەیە.

بەڵام نۆستالژیا کێشەیەکی بنەڕەتی هەیە، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یادەوەری ئایدیالیزە دەکات. لێرەدا دەکرێت ئاماژە بە چەمکی “نۆستالژیای ڕەخنەیی” لای سڤیتلانا بۆیم (Svetlana Boym) بکەین؛ ئەو جیاوازی ده‌كات لە نێوان نۆستالژیایەک کە دەیەوێت ڕابردوو وەک خۆی بگەڕێنێتەوە  (Restorative)له‌گه‌ڵ نۆستالژیایەک کە تەنیا بۆ تێڕامان و مانا بەخشینە بە برینه‌كان (Reflective). “وێڵی” لە جۆری دووەمە. چونکە تەنانەت لەو ڕابردووە ئایدیالیزەکراوەشدا، “تۆ” ئازاد نەبووە و لە ژێر هێرشی ئامۆژگاری و سه‌ركۆنه‌كردنه‌كاندا بووە. بۆیه‌ ئەو “هەولێرەی پێشوو” کە لە ڕۆمانەکەدا باسی لێوە دەکرێت، ئایا بەڕاستی شوێنێکی ئارام بوو؟ ئایا لەو “هەولێرەی پێشوو”دا، بەو چایخانە و دارتوو و بازاڕانەوە، “تۆ” بە ئازادی دەیتوانی خۆی بێت؟ ڕۆمانەکە نیشانی دەدات کە نەخێر، تەنانەت لەو “هەولێرەی پێشوو”شدا، “تۆ” لە میهرەبانییەکانی باوک و مامۆستا هێڵنجت دەهات، “تۆ له‌و كاتانه‌شدا نه‌تده‌توانی جگه‌ره‌ بكێشی، نه‌بادا دوكه‌ڵ بڕشێیته‌وه‌ … تۆ گوێت پڕ كراوه‌ له‌ ئامۆژگاری و له‌ سه‌رزه‌نشت. تۆ كه‌وتبوویته‌ به‌ر هێرشی ئامۆژگاری و سه‌رزه‌نشته‌كان” (ل19).

کەواتە ئەم نۆستالژیایە له‌بارەی چییەوه‌یه‌؟ ڕەنگە پێویست بێت بەم شێوەیه‌ بیبینین: نۆستالژیای “وێڵی” نۆستالژیای “خودی باشتر”ە، نەک نۆستالژیای “جیهانی باشتر”. گێڕەرەوە بیر لە کاتێک دەکاتەوە کە “تۆ” هێشتا دەیتوانی شادیی هەبێت، هێشتا بە جوانیی وشەی “زێوان” سەرسام دەبوو، هێشتا له‌جیاتی هه‌ڵپه‌ڕین هه‌ڵده‌قونییه‌وه (ل43)‌، هێشتا بێپارە و دڵخۆش دەچووە چایخانە. ئەم نۆستالژیایە له‌بارەی جیهانی دەرەوە نییه‌، و له‌باره‌ی توانای ناوەکیی «تۆ»یە بۆ شادبوون.

ئەم جیاکارییە گرنگە. چونكه‌ ئەگەر کێشەکە “هەولێری ئێستا” بێت، ڕەنگە چارەسەر “ڕۆیشتن” بێت. بەڵام ئەگەر کێشەکە “لەدەستدانی توانای شادی” بێت، هیچ شوێنێک نییە بۆی بڕۆیت. “وێڵی” ئەمەی دووەمیان دەڵێت، بەڵام هەندێک جار لە فۆڕمی یەکەمدا دەری دەبڕێت، كه‌ ئەمەش یەکێکە لە شوێنە جێتێڕامانه‌كانی دەقەکە.

جوگرافیا و مردن: هەولێر و گۆڕستانە بێناوەکان

لە “وێڵی”دا، هەولێر دۆخێکی دەروونییە نه‌ك به‌ته‌نیا شارێك. ئەمە بە ڕوونی له‌وێدا دەبینرێت کە گێڕەرەوە لە پردی سەیداوە دەدوێت و دەڵێت “بیرم کەوتەوە تۆ بە پردی سەیداوەت دەوت نووری گەرمیانی” (ل27). شوێنێک کە خەڵکی تر ته‌نیا ناوی فەرمی دەبینن، “تۆ” شاعیرانەترین ناوی گونجاوی بۆ دادەنێیت. هەولێری “تۆ” شارێکە هەر کۆڵانێکی ناوی هەیە، هەر پردێکی دەنگی هەیە، هەر مەیدانێکی بە یادگاریی کەسێکە کە کۆمەڵگە لەبیری کردووە. “یەکێک لە کۆڵانە سەرەکییەکانی گەڕەکی سەیداوەشت ناونابوو هەوری لار” (ل27).

ئەم ناونانە تایبەتییانەی “تۆ”، نیشانەی خاوەندارێتیی سۆزه‌كییه‌ بەسەر پانتاییدا. کاتێک جیهانی دەوروبەرت بە ناوەکانی خۆت دەناسیت، واتە به‌ مانا نۆستالژییه‌كه‌ی دەڵێیت ئەمانە “هی من”ن. بەڵام ئەم “خاوەندارێتییە” لە درێژەی ڕۆمانەکەدا وردە وردە لەناو دەچێت. بازاڕی سێتاقان “بووە بە قوربانیی هه‌ندێ مارکێتی پۆخڵه‌واتی چه‌ند ماڵبڕ و ژیانبڕێك” (ل27)، دارتووەکانی بەردەم دووكانه‌كانی لای قه‌ڵا “لە بنەوە هه‌ڵكێشراون” (ل53). شار خەریکە دەگۆڕێت، بەڵام نەک بەو ئاڕاستەیەی کە “تۆ” دەتویست.

لە بەشی کۆتاییی ڕۆمانەکەدا، گێڕەرەوە خەونێک دەگێڕێتەوە: “هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌وم بینی گۆڕی تۆمان هه‌ڵده‌كه‌ند” (ل95) و مێژووی مردنەکە 13/4/2017یە، هەمان ئەو ڕۆژەی کە گێڕەرەوە لەگەڵ “تۆ” قسە دەکات. ئەم وردەکارییەی کە گۆڕەکە تازەیە، “هێنده‌ تازەیه‌ هێشتا شێی هەندێ شوێنی خاكه‌کەی سەر گۆڕەکە وشک نەبووەتەوە” (ل97)، نیشان دەدات کە مردنی “تۆ” مردنێکی بەردەوامە وا خەریکە ڕوو دەدات نەک مردنێکی ڕابردوو، هەر ئێستا، لەم ساتەدا ڕوو ده‌دات.

کاتی “دیل”

یەکێک لە زیرەکانەترین کارەکان کە دلاوەر ڕەحیمی لە ڕۆمانەکەیدا کردوویەتی، ناساندنی “دیل”ە وەک خاڵێکی بەراوردکاری. “دیل” – زیندانیی ڕاستەقینە – لەگەڵ “تۆ” بەراورد دەکرێت. ئەم بەراوردکارییەش له‌بارەی کاته‌وه زۆر شت دەڵێت‌.

دیلی ڕاستەقینە دەیەوێت کات زووتر تێپەڕێت. “دیلەکانی تر حەز دەکەن کات بە پەلە بڕوا، خولەک بەسەر ڕۆژانیان بکەوێ و ڕۆژ تێپەڕێنی، ڕۆژەکان بەسەر وەرزەکانیان بکەون و وەرز تێپەڕێنن، بەهارێک نەبینێ و تێپەڕێ، پرچی پاک سپی بووبێ بەڵام سێ ساڵێک تێپەڕی بێت، بەڵام تێپەڕی بێت” (ل17)، ئەمەش ئەو کاتەیە کە هێنری بێرگسۆن (Henri Bergson) ناوی دەنێت “کاتی ژمێردراو”؛ کاتێک کە تەنیا ژمارەیە و مرۆڤ دەیەوێت لێی ڕزگار بێت. بێرگسۆن جیاوازی دەکات لە نێوان “کاتی کاتژمێر” (Le temps physique) و “کاتی ناوەکی” (Durée). ئەو پێی وایە کاتی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئێمە لە ناخماندا هەستی پێ دەکەین، کە زۆرجار وەک ئەوەی لە “وێڵی”دا هەیە، نە دەپێورێت و نە بە هێڵێکی ڕاست دەڕوات. بەڵام “ئه‌ی تۆ؟ تۆ کاتێ “باوێشک”ت ناسی، كاتێ ویستت زیندانی بکەیت، ده‌ترسای كاتت نه‌بێ سالوولی تایبه‌تی هۆی بۆ دروست بكه‌ی” (ل18). واتە “تۆ” دەیەوێت کات تێنەپەڕێت، دەیەوێت ئەو ساتانەی کە بوونەتە زیندانیی “دیل”ە دەروونییەکانی، بە جێگیری بهێڵیتەوە. ” ئەی تۆ چی؟ تۆ لە کاتدا چەقی بووی، چەقیوی. تۆ لە بنەڕەتدا کات لەلات چەقی بوو، چەقیوە، چاوەکان کاتیان چەقاندووە، زمان کاتی چەقاندووە، جووڵەکان کاتیان چەقاندووە، کات لای تۆ وەک خۆت دەڕوا، کات چاوەڕێی تۆیە و تۆ خۆت چەقاندووە، خۆت کاتت ڕاگرتووە، لە ڕووداوێکدا ڕاگرتووە و ئەویش خۆی توندتر چەقاندووە و ڕەگی داکوتیوە” (ل17-18).

ئەم “ڕاگرتنی کات”ە چەمکێكی دەروونیی قووڵه‌ له‌ دەقەکەدا. لە دەروونناسیدا، ئەوەی “تۆ” ئەنجامی دەدات پێی دەوترێت “چەقبەستوویی” (Fixation)، کاتێک برینێکی دەروونی هێندە توندە کە مێشک ناتوانێت بیگوێزێتەوە بۆ ڕابردوو. هەر شتێک بیری ئەو ڕووداوە بخاتەوە، مێشک دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سات. جوانیی “وێڵی” ئەوەیە کە ئەم چەمکە بەبێ ناوه‌ دەروونناسییەکەی، لە ڕێگەی وێنەی “ڕاگرتنی کات”ەوە دەردەبڕێت.

بەڵام پرسیارێکی بێوەڵام لە ڕۆمانەکەدا دەمێنێتەوە: ئەو “ڕووداوە” چییە کە “تۆ” کاتی تێدا ڕاگرتووە؟ ڕۆمانەکە بە ئاگایییەکی هونەرییەوە ئەم خاڵە بە تاریکی دەهێڵێتەوە. ئەم “نەگوتنە” هێزی دەقەکەیە. چونکە ئەگەر نووسەر ڕووداوەکەی دیاری بکردایە، ماناکەی کورت دەکردەوە بۆ ڕووداوێكی تاكه‌كه‌سی. بەڵام بە جێهێشتنی ئەم بۆشایییە، “وێڵی” دەبێتە ئاوێنەیەک بۆ هەر خوێنەرێک؛ هەر کەسێک لە ئێمە “ڕووداوێک”ی هەیە کە کاتی تێدا ڕاگرتووە، “كاتژمێرێك”ی هەیە کە لە ساتێکی دیاریکراودا باترییەکەی تەواو بووە و چیتر ئامادە نییە چرکەیەکی تر بچێتە پێشێ. ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەقەکە تێیدا لە گێڕانەوەی چیرۆکێکی تایبەتەوە دەبێتە گێڕانەوەی “دۆخی مرۆیی”

ژماردن وەک بەرگری

یەکێک لە وێنە سیمبولیکییە هەرە قووڵ و دووبارەبووەکان لە ڕۆمانی “وێڵی”دا، مۆتیڤی “ژماردن”ە وەک پرۆسەیەکی دەروونی و بوونه‌كی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی بێشوێنی. ئەم کردارە، کە لە نێوان کارەکتەری “دیل” و کارەکتەری “تۆ”دا دابەش بووە، وەک ئامرازێکی بەرگریی بایۆلۆژی و مەعریفی لە دژی هەڵوەشانەوەی خود دەردەکەوێت. دیل لە ناو زینداندا پەنا دەباتە بەر ژماردنی کاشییەکان، شیشەکان و تێپەڕبوونی ڕۆژەکان؛ ئەمە لە ڕووی دیاردەناسییەوە وەک هەوڵێکە بۆ “داگیرکردنی شوێن” لە ڕێگەی عەقڵەوە، کاتێک جەستە لە ژێر کۆنترۆڵدایە. ژماردن لێرەدا دەبێتە مانیفێستی “من هێشتا لێرەم” (Cogito)، کە هاوتایە لەگەڵ تێزەکانی مۆریس مێرلو پۆنتی (Maurice Merleau-Ponty) سەبارەت بە پێگەی جەستە وەک ناوەندی ئەزموونکردنی جیهان؛ چونکە لە بارودۆخی دژواری بێبەشبووندا، بچووکترین کردەی کۆنترۆڵکردن دەبێتە دوایین سەنگەری پاراستنی مرۆڤبوونی تاک. نووسەر ئەم پەرتبوونە دەروونییەی دیل بە وردی وێنا دەکات کاتێک دەڵێت: “دیل بەس ڕۆژەکان ناژمێرێ، به‌ڵكوو هەنگاوەکانیشی دەژمێرێ، دیل دەست جووڵاندن و میزکردنەکانیشی دەژمێرێ … دیل بۆیە دیلە و پێی دەڵێن دیل و خویشی ئیتر دەزانێ کە دیلە لە یادەوەریی لاوێتییەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەیاڵ و یادەوەرییەکانی منداڵی، لە منداڵییەوە باز دەدات بۆ ژماردنی سەدبارەی کاشییەکانی ئەردەکەی ژێر پێی، ئیدی ئەردەکەی ژێرپێی سالوولەکەی خۆی بێت یان ئەو توالێتەی دەچێ چۆڕێ میزی تێدا بکات، یان هی ڕاڕه‌وەکەی بەندیخانەیە یان هی حەسارەکەی بەندیخانەکە، ئەوانە گرنگ نین، گرنگ تەنیا ژماردنە و هەمیشە هەڵەکردن و لێتێکچوونی ژماردنەکە و هەمیشە بیانوو بۆ دووبارە ژماردنەوەی” (ل13). ئەم “هەڵەکردنە” و دووبارە دەستپێکردنەوەیە نیشانەی تێکشکانی کاتی هێڵه‌كییە و گۆڕینیەتی بۆ کاتێکی دەروونیی خولاوه‌ کە تێیدا ژماردن ته‌نیا بۆ گەیشتن بە ئەنجام نییە، هێنده‌ی بۆ بەردەوامبوونی خودی پرۆسەی بیرکردنەوەیە لە ناو بێدەنگیی ڕەهای زینداندا.

لە بەرامبەر ئەمەدا، جیاوازییەکی ناسک و جەوهەری لە مامەڵەی کارەکتەری “تۆ”دا دەبینرێت، کە ئاستێکی قووڵتر لە تێکشکانی ئۆنتۆلۆژی نیشان دەدات. لە کاتێکدا دیل لە ڕێگەی ژماردنەوە هێشتا ململانێ لەگەڵ واقیعدا دەکات، کارەکتەری “تۆ” لەو سنوورەش تێپەڕیوە و تووشی جۆرێک لە “ئیفلیجیی ئاگایی” بووە. نووسەر ئاماژە بەوە دەدات کە “تۆ” مژەکانی جگەرە دەژمێرێت، یان ڕاستتر، توانای ژماردنیانی نییە: “تۆ نه‌تده‌توانی قوومی جگه‌ره‌كان بژمێری، تۆ نه‌تده‌توانی سه‌رله‌قاندنه‌كانت بژمێری…” (ل14). ئەم “نەتوانینە” لە ڕوانگەی تیۆریی رەخنەیییەوە، گوزارشتە لە تەسلیمبوونێکی تەواوەتی بە کاتی ڕاگیراو. کەسێک کە توانای ژماردنی نییە، لە ڕاستیدا ئەو کۆتا کەرەستەیەی لەدەست داوە کە پێی دەوترێت “ئیرادەی مەعریفی”، و چیتر ناتوانێت سنوورێک لە نێوان خود و ئەو دۆخە داسەپاوەدا بکێشێت. ئەم جیاوازییە لە نێوان ژماردنی دیل و نەتوانینی “تۆ”دا، گێڕانەوەکە دەباتە ئاستێکی فەلسەفیی باڵاتر؛ دیل هێشتا لە پرۆسەی “بوون”دایە لە ڕێگەی ژماردنەوە، بەڵام “تۆ” گەیشتووەتە قۆناغی “نەبوون” یان توانەوەی تەواو لە ناو پووچیدا. ئەو خوێنەرەی بە وردی و بە ئامرازی ڕەخنەیی بوونخوازی بڕوانێتە دەقەکە، تێدەگات کە ئەم جیاکارییە نیشاندانی پلەبەندیی تێکشکانی مرۆڤە لە ژێر فشاری دەسەڵات و تەنیاییدا، کە تێیدا ژمارەکان دەبنە دوایین هێڵەکانی بەرگری پێش ئەوەی مرۆڤ بە تەواوی لە ناو “کات و شوێنی وێڵ”دا ون ببێت.

ڕەگەزی ددانپێدانان: پیاو کە لاواز دەبێت

ددانپێدانان لە کولتووردا

لە بنەما کولتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردەواریدا، و بە گشتی لە پانتایی سۆسیۆکولتووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ددانپێدانانی لاوازی وەک کردارێکی دژەپیاوانە و مه‌ترسییه‌ك بۆ سەر شوناسی جێگیری نێرینە تەماشا دەکرێت. پاڵەوانی کولتووری لە گێڕانەوە کلاسیکی و حه‌ماسییه‌‌کاندا، هەمیشە وەک سووژەیەکی خاوەن بڕشت، خۆڕاگر و خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایین وێنا کراوە؛ تەنانەت کاتێک ئەم پاڵەوانە ڕووبەڕووی شکستیش دەبێتەوە، شکستەکەی خاوەن “شکۆیەکی تراژیدی”یە و هەرگیز ڕێگە نادات وێڵبوونی ناوەکی و گێژاوی مێشکی، سیمای دەرەکیی ئەو سووژە بەهێزە بشێوێنێت. ئەم تێڕوانینە کە لەسەر بنەمای “پیاوانەییی هه‌ژموونخواز” بونیاد نراوە، هیچ ڕووبه‌رێك بۆ گومان و لەرزینی دەروونی ناهێڵێتەوە.

بەڵام ڕۆمانی “وێڵی” بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ ئەم مۆدێلە نەریتییەی پاڵەوان وەلا دەنێت و وێنەیەکی جیاواز لە سووژەی پیاوانە دەخاتە ڕوو. کارەکتەری “تۆ” لەم دەقەدا، نە خاوەن هێزی فیزیکییە، نە خۆڕاگرییەکی ئەفسانەیی هەیە و نە خاوەن ئەو شکۆیە کۆنەیە کە کولتوور دەیخوازێت. ئەو سووژەیەکی تێکشکاوە کە دڵی تێکەڵ دێت، ناتوانێت کۆنترۆڵی وردەکارییەکانی دەوروبەری بکات، وەک نەتوانینی ژماردنی مژەکانی جگەرەکەی؛ لە بەرامبەر سادەترین نیشانەکانیشدا تووشی ترس دەبێت، وەک ترسان لە زەنگی تەلەفۆنی کەسانی نەناسراو (ل44) یان ڕشانەوە لە میهرەبانیی ئەوانی تر. “تۆ” لێرەدا دەبێتە سووژەیەک کە سنوورەکانی نێوان ناوەوە و دەرەوەی، نێوان هێز و لاوازیی لێ تێک چووە.

ئەم هەڵبژاردنە هونەرییەی دلاوەر ڕەحیمی، گۆڕانکارییەکی پارادایمییە لە گێڕانەوەی کوردیدا، بەڵام هاوکات پرسیارێکی كرۆكیی تیۆریش دەورووژێنێت: ئایا ئەم لاوازییەی “تۆ” وەک “شکستێکی بوونخوزای” وێنا دەکرێت یان وەک “ڕەسەنایەتییەکی نوێ”؟ ڕۆمانەکە لێرەدا لە نێوان دوو جەمسەری دژبەیەکدا دەجووڵێتەوە. لە لایەکەوە، گێڕەرەوە جەخت لەسەر جۆرێک لە پاکی و ڕەسەنایەتیی کارەکتەرەکە دەکاتەوە و دەڵێت: “گرنگترین تایبەتمەندی تۆ ئەو بێڕیییایه‌ت بوو کە هەمیشە ئاراستەی خۆت دەڕۆیشتی، تۆ بێ بەرژەوەندی بووی”  (ل40).

بەڵام لە لایەکی ترەوە، دەقەکە “تۆ” وەک قوربانییەکی سۆسیۆلۆژی نیشان دەدات کە لەژێر قورسایی و گوشارەکانی کۆمەڵگەدا “پان بووەتەوە”. ئەمە ململانێیەکی دیالێکتیکییە لە نێوان “سووژەی ئازاد” کە لاوازییەکەی هەڵبژاردنێکی ڕەسەنە، و “سووژەی سەرکوتکراو” کە لاوازییەکەی بەرهەمی چەوسانەوەیە. ئەم مانالێڵییه‌ لە ڕۆمانەکەدا چارەسەر نابێت؛ ئایا “تۆ” پاڵەوانێکی مۆدێرنە کە بوێرانە دانی بە ناسکی و ئازارچێشتنی خۆیدا ناوە، یان تەنیا دۆڕاوێکی کۆمەڵایەتییە کە چیتر توانای بەرگری نەماوە؟ ئەم ناڕوونییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تێکستەکە وەک بونیادێکی کراوە بمێنێتەوە، کە تێیدا مانا لە نێوان “ڕەسەنایەتیی ناوەکی” و “شکستی دەرەکی”دا لەبزاوتدایه‌، بەبێ ئەوەی بگاتە بڕیارێکی کۆتایی لەسەر شوناسی ئەم پیاوە وێڵە.

جوانیناسیی گریان و کێشەی ڕەوایەتیی کولتووری

لە گێڕانەوەی ڕۆمانی “وێڵی”دا، فرمێسک لە ئاستە بایۆلۆژی و دەروونییە سادەکەی خۆی تێدەپەڕێت و دەبێتە سووژەیەکی جوانیناسانە کە ڕەهەندی بوونخوازی و نەتەوەیی بەخۆوە دەگرێت. گێڕەرەوە بە زمانێکی شیعریی چڕ، گریانەکانی “تۆ” لە چوارچێوەی “پێناسی کەسی”دا کورت دەکاتەوە و دەڵێت: “تۆ گریانت كرد به‌ ناوی خۆتەوە. تۆ بۆ هه‌موو شتێك ده‌گریایت” (ل64). لێرەدا گریان چیتر نیشانەی تەسلیمبوون نییە و بۆ خۆی دەبێتە جۆرێک لە “زمان”؛ زمانێک کە تێیدا سنووری نێوان ئازاری جەستەیی و داهێنانی ئەدەبی کاڵ دەبێتەوە. بەراوردکردنی گریانی کارەکتەرەکە بە “غەزەلێکی نالی”، “دەربەندی پەپولە”ی شێرکۆ بێکەس، یان کارەساتی “هەڵەبجە” و تیرۆری “عەبدولخالق مەعروف” (ل65)، گریانەکە لە بازنەی تاکەکەسی دەردەهێنێت و دەیکاتە بەشێک لە كۆمێژوویەکی پڕ لە مەینەت.

ئەم گۆڕانکارییە وێنایییە، گریان وەک “هونەر” مانیفێست دەکات. لە کولتوورێکدا کە پیاوانەیی تێیدا بە بەهێزی و بێدەنگی پێناسە دەکرێت، “وێڵی” هەوڵ دەدات ڕه‌وایه‌تی به‌ جۆرێک لە “پیاوانەییی ناسک” بدات، بە مەرجێک ئەو ناسکییە خاوەن بەهایەکی سیمبولیکی باڵا بێت. کاتێک گێڕەرەوە دەڵێت: “گریانی تۆ وەک شیعرە، گریانی تۆ لە گریانی هیچ کەسێکی تر ناچێت… به‌ده‌م گریان و هه‌نسكه‌كانته‌وه‌ هه‌میشه‌ شیعرت ده‌وت” (ل52)، لە ڕاستیدا کار لەسەر تێزی “جوانیناسیی ئازار” دەکات، کە تێیدا خەم دەبێتە کەرەستەیەکی خاو بۆ بەرهەمهێنانی مانا. ئەمە نیشاندانی توندوتیژییەکی ئه‌رێنییه‌؛ گریانێک کە “ترسناک جوانە”، چونکە لە قووڵاییی تێکشکانێکی ڕاستەقینەوە هەڵدەقوڵێت و پەیوەندییەکی میتافۆری لەگەڵ دەنگە گەورەکانی وەک حەسەن زیرەک، قادر دیلان و سەڵاح نەجمەدیندا دروست دەکات.

بەڵام لە پشت ئەم وێنە پڕ لە میهرەبانییەوە، پرسیارێکی ڕەخنەییی جیدی سەرهەڵدەدات کە پەیوەندی بە “مەرجدارکردنی گریان”ەوە هەیە. ئایا ڕەوابوونی گریانی پیاو لەم دەقەدا، بەند نییە بە “جوانبوون”ی گریانەکەوە؟ لێرەدا دەقەکە ڕووبەڕووی پارادۆکسێکی کولتووری دەبێتەوە؛ گریان کاتێک پەسەندە کە بگۆڕێت بۆ “ئەدەبیات” یان “مۆسیقا”. ئەگەر گریانی “تۆ” گریانێکی ناشیرین، بێدەنگ، یان بێمانا بوایە، گریانێک کە نەچووبایە ناو پانتاییی غەزەل و گۆرانییەوە، ئایا هێشتا وەک کردارێکی “ڕه‌سه‌ن” هەژمار دەکرا؟ ئەمە ئەو “سێبەرە بچووکە”یە کە لە ناو دێڕەکاندا دەبینرێت؛ تەنانەت لەو شوێنەشی کە ڕۆمانەکە دەیەوێت پیاوانەییی نەریتی تێک بشکێنێت، هێشتا جۆرێک لە مەرجی باڵای بۆ دادەنێت، کە ئەویش مەرجی “بوون بە هونەر”ە بۆ ئەوەی لە پەراوێزخستنی کۆمەڵایەتی ڕزگاری بێت.

دۆستایەتیی پیاوانە و دیالێکتیکی وابەستەیی

پەیوەندیی نێوان گێڕەرەوە و کارەکتەری “تۆ” لە ڕۆمانی “وێڵی”دا، لەسەر بونیادێکی سۆزه‌كیی چڕ و فرەڕەهەند وەستاوە کە لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردی و کلاسیکی ناوچەکەدا، ڕەگوڕیشەیەکی قووڵی لە چەمکی “هاوڕێیەتیی گیانی”دا هەیە. ئەم پەیوەندییە کە بە زمانێکی لیریکی و پڕ لە ناسکی وەسف دەکرێت، سنوورە باوەکانی هاوڕێیەتیی سادە دەبەزێنێت و دەچێتە ناو کایەی وابەستەییەکی ئۆنتۆلۆژییەوە. دەربڕینەکانی وەک: “هاوڕێی گیانی به‌ گیانی” (ل53)، “تووڕه‌م له‌ تۆ، تووڕه‌م له‌ خۆم” (ل47) و بانگهێشتکردنی ئەوی تر بۆ گریانێکی هاوبەش: “وەرە هاوڕێم سەرت بخه‌ره‌ سه‌ر شانم و بگری … سه‌رت بخه‌ره‌ سه‌ر سنگم و بگری … تۆ بگری با منیش بۆن به‌ فرمێسكه‌كانته‌وە بكه‌م” (ل51)، گوزارشت لە جۆرێک لە “تەواوکاریی دەروونی” دەکەن کە تێیدا خود و ئەوی تر دەبنە یەکەیه‌كی هەستیار.

ئەم زمانی سۆز و نزیکییە جەستەیییە، کە لە وێنەی “ترسام له‌وه‌ی گه‌ر به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ توند بتگوشم، هاڕه‌ت بێت” (ل69)دا دەگاتە ئەوپەڕی چڕی، لە ڕوانگەی تیۆریی “دڵسۆزیی قووڵی نێرینه‌‌” و چەمکی “كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی هاوڕه‌گه‌زانه‌”ی ئیڤ سێجویکەوە[8] جێگەی سەرنجە. لە کولتوورە ڕۆژهەڵاتییەکاندا، نزیکیی سۆزەکی و جەستەیی نێوان پیاوان (وەک دەستگرتن، باوەشپیاکردن و گریانی هاوبەش) مێژوویەکی درێژی هەیە و وەک نیشانەیەکی سروشتیی دۆستایەتیی باڵا ئەژمار دەکرێت، بەبێ ئەوەی لێکدانەوەی سێکسیی بۆ بکرێت. “وێڵی” بە شێوەیەکی سروشتی لەم پانتایییەدا دەجووڵێتەوە و زمانی سۆزی پیاوانە وەک کەرەستەیەکی گێڕانەوەیی بۆ نیشاندانی تێکشکانی مرۆڤ و پێویستیی بە پەناگەیەک بەکار دەهێنێت.

بەڵام ئەم چڕییە بێوێنەیە، پرسیارێکی “بێناونان” لە ناو دەقەکەدا بەجێ دەهێڵێت کە پەیوەندی بە سنوورەکانی زمانەوە هەیە. ئایا چەمکی “هاوڕێیەتی” بە تەنیا دەتوانێت بەرگەی ئەم هەموو چڕییە سۆزدارییە بگرێت؟ لێرەدا دەقەکە تووشی جۆرێک لە “لێڵیی مەبەستدار” دەبێت؛ لە لایەکەوە پێداگری لەسەر ناوی هاوڕێیەتی دەکاتەوە، بەڵام لە لایەکی ترەوە وێنەکان و زمانەکە هێندە چڕن کە لە سنووری ناسێنراوی هاوڕێیەتی دەچنە دەرەوە. ئەم ترسە لە “هاڕەهاتن”ی ئەوی تر لە کاتی توندگوشیندا، گوزارشتە لە ناسکییەکی بونیادی کە تێیدا جەستە وەک شووشەیەکی شکاوی لێ هاتووە و گێڕەرەوە وەک پارێزەری ئەو تێکشکاوە دەردەکەوێت. ئەم بۆشاییی ناونانە، وەک “ناگوترێیەک” لە ناو دەقەکەدا دەمێنێتەوە و شوێنێکە کە ڕۆمانەکە تێیدا بێدەنگی هەڵدەبژێرێت؛ ئه‌مه‌ش ترسنۆکییەک نییه‌ بۆ یەکلاکردنەوە، هێنده‌ی دداننانه‌ بەوەی کە هەندێک ئەزموونی سۆزداری هەن، هێشتا زمان فەزایەکی گونجاوی بۆ ناونانیان بەرهەم نەهێناوە، بەتایبەت لەو شوێنەی کە عەشق و هاوڕێیەتی و ئازار لە یەک خاڵدا دەبنە گورزه‌تیشکێكی چڕ.

گێڕەرەوەی متمانەپێنه‌كراو: لە کوێدا ناتوانرێت بڕوا بە گێڕانەوە بکرێت؟

گێڕەرەوەی شه‌یدا

لە گێڕانەوەی ڕۆمانی “وێڵی”دا، ئێمە ڕووبەڕووی جۆرێکی تایبەت لە گێڕەرەوە دەبینەوە کە لە تیۆریی ئەدەبیدا بە “گێڕەرەوەی متمانەپێنەکراو” (Unreliable Narrator) ناوزەد دەکرێت؛ بەڵام متمانەپێنەکراوی ئەم گێڕەرەوەیە لە “شەیدایی” و دڵبەستەیییەکی قووڵەوە دێت‌، کە ڕێگرە لەوەی وێنەیەکی ئۆبجەکتیڤ و بێلایەنانەی کارەکتەری “تۆ” بخاتە ڕوو. گێڕەرەوە لێرەدا خەریکی “بونیادنانی پیرۆزی”یە بۆ کارەکتەرەکە. کاتێک دەڵێت: “تۆ خوڵقێنه‌ری شیمانه‌کان و ئه‌گه‌ره‌کان بوویت” (ل58) یان “گریانەکانی تۆ بە شێوەیەکی ترسناک جوان بوون” (ل65)، ئەو چیتر تەنیا وەسفی مرۆڤێک ناکات، له ‌ڕاستیدا خەریکی وێناکردنی “ئایکۆن”ێکە کە لە سەروو کەمورکوڕییە مرۆیییەکانەوە وەستاوە. خوێنەری وردبین لێرەدا تووشی گومان دەبێت؛ ئایا ئەوەی دەیبینین “تۆ”یەکی ڕاستەقینەیە، یان “دانه‌پاڵ” (projection)ی خەیاڵ و شەیدایییەکانی گێڕەرەوەیە؟

ئەم گێڕەرەوەیە، کە لایەنگرییەکی ڕەهای بۆ کارەکتەرەکە هەیە، هەوڵ دەدات پێشوەختە بەرگری لە خۆی بکات و دەڵێت: “ئەمە پیاهەڵدان نییە، وەک چۆن فریودانیش نییە” ل(38). بەڵام بەپێی تیۆریی “پێگەی سووژە” لە ڕەخنەی ئەدەبیدا، هەر کاتێک پەیوەندییەکی سۆزداریی چڕ لە نێوان گێڕەرەوە و کارەکتەردا هەبێت، مەودای ڕەخنەیی لەناو دەچێت. گێڕەرەوە بە ڕەهایی جەخت لە بێگەردیی “تۆ” دەکاتەوە: “یەکجاریش ڕەفتارێکی دەستکرد و ساختە، یان ڕیاکارانەم لە تۆ نەبینی، نەک هەر من، کەس ڕیایی لە تۆ نەبینیوە” (ل38). ئەم بێگەردی و پاکییە ڕەهایە، کارەکتەرەکە لە مرۆڤبوونی خۆی دادەماڵێت و دەیکاتە “نموونەیەکی باڵا”  (ئاركیتایپ)؛ ئەمەش ئەو خاڵەیە کە تێیدا متمانەی خوێنەر بە گێڕەرەوە له‌نگ ده‌بێت، چونکە مرۆڤ لە واقیعدا خاوەنی سێبەر و لایەنی تاریكە، کەچی لەم دەقەدا هەموو شتێک لە ژێر ڕووناکییەکی درەوشاوەی شەیداییدا نیشان دراوە.

پارادۆکسی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە گێڕەرەوە ددان بەوەدا دەنێت کە خۆیان “تۆ”یان فریو داوە، بەڵام ئەم فریودانە وەک کردەیەکی “جوامێرانە” و جوانیناسانە وێنا دەکرێت: “ئێمه‌ش فریومان ده‌دای… تا موزیكیترین نامه‌مان بۆ بنووسی، تا گۆرانییه‌كمان بۆ بچڕی به‌ نامه‌، تا باڵه‌خانه‌یه‌كمان بۆ هه‌ڵچنی به‌ وشه‌ دروست كرابێت” (ل31). لێرەدا، گێڕەرەوە ددان بەوەدا دەنێت کە ئەوان بۆ بەدەستهێنانی “جوانیی ئەدەبی”، یارییان بە هەستی کارەکتەرەکە کردووە. ئەم ددانپێدانانە نیشانی دەدات کە “تۆ” لەم ڕۆمانەدا تا چ ڕادەیەک سووژەیەکی “ئامرازکراو”ە بۆ داهێنانی ئەدەبی. ئەگەر دۆستانی “تۆ” ئاوا بە ئاشکرا ددان بە فریودانی ئەودا دەنێن لەپێناوی دەقێکی جواندا، ئەوا ئەگەری ئەوەی کە “تۆ”ش لە شوێنێکدا دەمامکی پۆشیبێت یان ڕەفتارێکی ناڕاستگۆیانەی هەبووبێت، زۆر به‌رزه‌، بەڵام گێڕەرەوە ئەم لایەنە بە تەواوی لە سێبەردا جێ دەهێڵێت. لە ئەنجامدا، گێڕەرەوەی “وێڵی” دەبێتە گێڕەرەوەیەکی “خولیاکەر” کە ڕێگە نادات هیچ پەڵەیەک بکەوێتە سەر سیمای “تۆ”، و ئەمەش وا دەکات ڕۆمانەکە وەک “غەزه‌لێکی درێژ” دەربکەوێت کە تێیدا مەعشوق (تۆ) تەنیا لە چاوی عاشقدا (گێڕەرەوە) بوونی هەیە، نەک وەک مرۆڤێکی سەربەخۆ و خاوەن هەڵە.

“تۆ”ی ڕاستەقینە و “تۆ”ی دروستکراو

یەکێک لەو پرسیارانەی کە ڕۆمانی “وێڵی” لە بەردەم خوێنەر و ڕەخنەگردا دایدەنێت، پرسیاری “بوونی ڕاستەقینە”ی کارەکتەری “تۆ”یە. ئایا “تۆ” سووژەیەکی سەربەخۆی دەرەکییە، یان تەنیا دروستکراوێکی مێشکی و دراوه‌پاڵی دەروونیی گێڕەرەوەیە؟ ڕۆمانەکە بە وریایییەکی زۆرەوە لێڵییه‌ك دروست دەکات کە ڕێگە بۆ هەردوو لێکدانەوەکە خۆش دەکات، و بەمەش دەقەکە لە گێڕانەوەیەکی کلاسیکییەوە دەگۆڕێت بۆ تێکستێکی مۆدێرن کە کار لەسەر “قەیرانی ناسنامە” و “پارچەپارچەبوونی سووژە” دەکات.

لە بەشی کۆتاییی ڕۆمانەکەدا، گێڕەرەوە لە ڕێگەی “من”ێکی حاشاکەر و پڕ لە گومانەوە، تەواوی ئەو متمانەیەی کە لە بەشەکانی پێشوودا دروستی کردبوو، دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەم “من”ە بە جۆرێک لە نکوڵیکردنی ئۆنتۆلۆژییه‌وه‌ دەست پێ دەکات و دەڵێت: “ئەمە منم؟ بۆ ئەمە منم؟ ئەم تۆیە منم؟ بۆ دەبێ ئەم تۆیە من بم؟… بۆیە گومانم نییە کە ئەو تۆیە من نیم… دەی ئەو تۆیە من نیم… دەی بۆ ڕووی لە منە؟ ئەی ئەو تۆیە کێیە؟” (ل73-74). لێرەدا، بەپێی تیۆریی “دووانه‌ یا هاوشێوه‌” (The Double)[9]، دەکرێت وا لێک بدرێتەوە کە “تۆ” لە ڕاستیدا لایەنێکی شاراوە یان “ئەوی تری” ناوەکیی گێڕەرەوە خۆی بێت. ئەم گومانی جیاوازبوونە، خوێنەر دەخاتە ناو گێژاوێکەوە کە تێیدا سنووری نێوان واقیع و خەیاڵ بە تەواوی نامێنێت و گێڕەرەوە لە وێنەی “تۆ”دا بەدوای ناسنامە ونبووەکەی خۆیدا دەگەڕێت.

لە لایەکی ترەوە، ڕۆمانەکە نیشانەی تری پێکەوە ناوە کە پێداگری لەسەر بوونی فیزیکی و مێژووییی “تۆ” دەکەن. ئامادەییی کارەکتەرەکە لە شوێنە ناسراو و کۆنکرێتەکانی وەک “پردی سەیداوە”، “چایخانەکانی لای قەڵا” و “نمایشە شانۆیییەکان”دا، ڕەهەندێکی ڕاستەقینە بە کارەکتەرەکە دەبەخشێت. تەنانەت لە دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتاییشدا، ئاماژە بە وردەکاریی زیاتر دەکرێت: “چەند کاتژمێرە هەر ڕوو بە من قسە دەکات… مژ بە مژی جگەرە کێشانەکانم دەژمێری” (ل74). ئەم جۆرە وەسفە بابه‌تییانه‌، وای دەردەخات کە ئێمە لەبەردەم گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەی نێوان دوو مرۆڤداین. بەڵام دیسانەوە گێڕەرەوە بەمە ناوەستێت و دەڵێت: “باوه‌ڕ بكه‌ن من نازانم ئه‌و هه‌یه‌؟ ئه‌و تۆیه‌ هه‌یه‌ یان نییه‌؟ من هه‌م یان نیم؟” (ل79-80). ئەم ددانپێدانانە دەکرێت وەک “ستراتیژیی بەرگری” ببینرێت بۆ ڕاکردن لەو ئازارەی کە پەیوەندییە ڕاستەقینەکان دروستی دەکەن، یان وەک سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌ “تۆ” ته‌نیا سێبه‌رێكی خه‌یاڵییه‌.

دلاوەر ڕەحیمی بەم هەڵبژاردنە، خوێنەر لە ناو گرێیەکی چارەسەرنەکراودا جێ دەهێڵێت. ئەگەر “تۆ” تەنیا خەیاڵ بێت، ئەوا ڕۆمانەکە دەبێتە مۆنۆلۆگێکی قووڵی مرۆڤێکی تەنیا کە لەگەڵ “ئایدیاڵ” یان “هەبوونی باشتر”ی خۆیدا دەدوێت بۆ ئەوەی لە پووچیی ژیان ڕزگاری بێت. ئەگەر “تۆ” ڕاستەقینەش بێت، ئەوا ڕۆمانەکە باس لە تراژیدیای دوو سووژە دەکات کە یەکێکیان وەک وێڵە و ئەوی تریان لە ناو گێژاوی جوانیدا سەرگەردانە. ئەم لێڵییە پێكهاته‌یییه‌، یەکێکە لە خاڵە هەرە سەرکەوتووەکانی دەقەکە، چونکە ڕێگە دەدات ڕۆمانەکە وەک مانیفێستێکی کراوە بمێنێتەوە کە تێیدا “بوون” هەمیشە لە نێوان ڕاستی و ئەفسانەدا لە جووڵه‌دا بێت.

جوانناسیی ناشیرینی و تێپەڕاندنی “کیچ”: ململانێی ڕەسەنایەتی لە گێڕانەوەی “دژ”دا

“کیچ” وەک مۆتیڤێکی کولتووری

لە بونیادی گێڕانەوەییی ڕۆمانی “وێڵی”دا، زاراوەی “کیچ” (Kitsch) لە ئاستە باوەکەی خۆی وەک تەنیا وەسفێکی هونەری تێدەپەڕێت و دەبێتە ناوەندێکی هزری بۆ لێکدانەوەی قەیرانی ڕەسەنایەتی لەناو کولتووردا. ئەم وشەیە کە چەندین جار لە دەقەکەدا دووبارە دەبێتەوە، وەک لە “کیچنووسەکان” (ل60) و “ئەدەب و هونه‌ری کیچ” (ل56)دا دەردەکەوێت، ئاماژەیە بۆ ئەو بەرهەمە هونەری و ئەدەبییانەی کە خاوەنی فۆڕمێکی ڕووکەش و لاساییکەرەوەن و تەنیا بۆ تێرکردنی زەوقی گشتی و بەدەستهێنانی کاردانەوەی سۆزەکیی خێرا بەکار دێن. لە ڕووی مێژوویی و تیۆرییەوە، کیچ لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەمدا لە ئەڵمانیا وەک دژەتێزی “هونەری باڵا” سەری هەڵدا؛ لێرەدا هونەر لەبری ئەوەی بێتە کایەیەک بۆ داهێنان و قووڵکردنەوەی ئەزموونی جوانیناسی، دەبێتە کاڵایەکی “ساختە” کە بە بەکارهێنانی قاڵبە ئامادەکان و گوزارشتە کڵێشەیییەکان، جیاوازییەکانی نێوان جوانیی ڕاستەقینە و سۆزەکیی هەرزان تەڵخ دەکات. ئەم مۆدێلە لە هونەر، کە تیۆریستێکی وەک کلیمێنت گرینبێرگ (Clement Greenberg) وەک مەترسییەک بۆ سەر کولتووری مۆدێرن وەسفی دەکات، لە “وێڵی”دا وەک ئامرازێکی ڕەخنەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو ئەدەبیاتە بەکار دێت کە گیانی هونەریی تێدا نییە.

لە جیهانی ئەم ڕۆمانەدا، “کیچ” گوزارشتە لەو هەستە ڕووکەشانەی کە تەنیا بانگەشەی قووڵی دەکەن، و ئەو نووسینانەی کە بە پەنابردن بۆ زمانێکی قەبە و دروشمئامێز، خەریکی کوشتنی جوانیی ڕاستەقینەن. نووسەر لە ڕێگەی دەربڕینێکی ڕەخنەییی چڕەوە ئاماژە بەوە دەدات کە “نووسەرەکانی ئێمە بەو قسە قه‌به‌ قه‌به‌ و كڵێشه‌یییانه‌ جوانییان كوشت و زمانیان خسته‌ خزمه‌تی ڕێكخستنی ڕسته‌ و په‌ره‌گراف ته‌نیا بۆ وه‌سف و پێناسه‌ی شتی قۆڕ قۆڕ” (ل32). ئەم تێڕوانینە هاوتەریبە لەگەڵ تێزەکانی میلان کوندێرا (Milan Kundera) سەبارەت بەوەی کە کیچ “پەردەیەکی جوانە بۆ داپۆشینی پووچیی بوون”؛ لێرەدا کیچ چیتر ته‌نیا کێشەیەکی تەکنیکی نییە، به‌ڵكوو کێشەیەکی ئەخلاقی و بوونه‌كییه‌. کاتێک زمان تەنیا بۆ ڕازاندنەوەی بێمانایی بەکار دێت، ئەوا “ڕەسەنایەتی” لەناو دەچێت و جێگەی خۆی بۆ پانتایییه‌کی ساختە چۆڵ دەکات کە تێیدا جیاوازیی نێوان هونەری ڕاستەقینە و لاساییکردنەوەی بازرگانی ون دەبێت.

بەکارهێنانی ئەم چەمکە لە “وێڵی”دا، پێگەیەکی ڕەخنەیی بە سووژە دەبەخشێت تا بتوانێت لە دژی ئەو ناشیرینییە ڕێکوپێکەی کە کۆمەڵگە و دەسەڵات بەرهەمی دەهێنن، بوەستێتەوە. ڕۆمانەکە لێرەدا دەبێتە کایەیەک بۆ ململانێی نێوان “جوانیی وەک بەرگری” و “کیچ وەک تەسلیمبوون”. لە کاتێکدا کیچ هەوڵ دەدات جیهان بە ڕەنگێکی گەش و بێکێشە نیشان بدات، “وێڵی” لە ڕێگەی کارەکتەری “تۆ” و گریانە “ترسناکە جوانەکان”یەوە، هەوڵ دەدات ڕاستگۆییی ئازار و قووڵیی ئەزموونە مرۆیییەکان بپارێزێت. بەم شێوەیە، ڕەتکردنەوەی کیچ لە دەقەکەدا تەنیا ڕەتکردنەوەی شێوازێکی نووسین نییە، هێنده‌ی ده‌یه‌وێ بڵێ شەڕێکی جوانیناسانەیە لە دژی هەموو ئەو کەرەستە کولتوورییانەی کە مرۆڤ بەرەو ڕووکەشیی و تێگەیشتنی سادە بۆ ژیان و هونەر هان دەدەن.

ئەدەبیاتی “دژ” و دژبەرییەکەی

یەکێک لە ڕەهەندە جێمشتومڕەکانی ڕۆمانی “وێڵی”، جەختکردنەوەیە لەسەر ناسنامەی “ئەدەبیاتی دژ” وەک ستراتیژییەکی گێڕانەوەیی. دەقەکە بە ڕاشکاوییەکی بێپەردە ڕایدەگەیەنێت: “من دژی حەز و سەلیقەی ئەوان دەتگێڕمەوە، هونەر دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی مرۆڤە مەزن و جوانەکانیه‌تی. من تەنانەت دژی سەلیقەی بۆگەنی هەندێ ڕۆماننووس و هونەرمەندی مشەخۆر دەتگێڕمەوە، سەلیقە و نووسینی ئەوانیش ئیتر بووەتە بەشێک لە ناشیرینییەکانی کۆمەڵگە” (ل23). ئەم بانگەشەیە گوزارشت لە جۆرێک لە “یاخیبوونی جوانیناسانە” دەکات، بەڵام لە ڕوانگەی تیۆرییەوە، گرفتێکی ئۆنتۆلۆژیی قووڵ لە ناو جەرگەی ئەم “دژایەتییەدا” خۆی حەشار داوە؛ ئەویش ئەوەیە کە هەر ئەدەبیاتێک خۆی لەسەر بنەمای “دژبوون” دابڕێژێت، بە شێوەیەکی ناچاری دەبێتە دیلی ئەو واقیعەی کە ڕەتی دەکاتەوە. بەو مانایەی کە کاتێک نووسەر دەڵێت “دژی کیچ دەنووسم”، ئەو لە ڕاستیدا “کیچ” دەکاتە خاڵی دەستپێک و چەقی پێناسەی دەقەکەی، و بەمەش بوونی خۆی بە بوونی ئەوی ترەوە گرێ دەدات.

ئەم وابەستەیییە لە ڕەخنەی ئەدەبیی مۆدێرندا وەک کێشەی “سێبەری سووژە” سەیر دەکرێت؛ چونکە باشترین و بەبڕشتترین ئەدەبیات، ئەو ئەدەبیاتەیە کە نە “بۆ” شتێکە و نە “دژ”ی شتێک، به‌ڵكوو وەک دیارده‌ناسه‌كان ئاماژەی پێ دەدەن، ئەو تەنیا “هەیە”. بۆ نموونە، کافکا لە شاکارەکانیدا بە ئاشکرا “دژی” بیرۆکراسی نەینووسی؛ ئەو خودی میکانیزمەکانی بیرۆکراسیی وەک دۆخێکی مرۆیی وێنا کرد، بە جۆرێک کە بیرۆکراسی لە ناو دەقەکەدا خۆی بوو بە دژی خۆی. هەروەها مارسیل پروست لە “گه‌ڕان به‌دوای كاتی له‌ده‌ستچوو”دا دژی نۆستالژیای سادە نەجەنگا؛ ئه‌و نۆستالژیای کردە کەرەستەیەکی مەعریفیی قووڵ بۆ گەیشتن بە ڕاستی، و بەمەش خۆی لە کڵێشەکان ڕزگار کرد. “وێڵی” لە هەندێک شوێندا لەم ئاستە هونەرییە باڵایە دێتە خوارەوە و بە هۆی ڕاشکاوییە زۆرەکەی لە دەربڕینی “دژایەتی”، دەقەکە لە بەرهەمێکی هونەرییەوە دەگۆڕێت بۆ “بەیاننامەیەکی سیاسی یان کولتووری”، کە تێیدا دەنگی نووسەر بەسەر دەنگی گێڕانەوەدا زاڵ دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ڕەخنەیە پێویستی بە هاوسەنگکردنەوەیەکی مێژوویی هەیە، بەتایبەت کاتێک باس لە ئەدەبیاتی وڵاتانی پەراوێز یان ئەو شوێنانە دەکرێت کە “بێدەنگیی زۆرەملێ” تێیاندا سەپێنراوە. لە ژینگەیەکی ئاوادا، “نووسینی دژ” هەندێک جار تاکە ڕێگەیەکە بۆ سەلماندنی بوون و شکاندنی ئەو هەژموونە کولتوورییە ناشیرینەی کە پانتاییی گشتیی داگیر کردووە. لێرەدا، “دژایەتی” دەبێتە پێویستییەکی مێژوویی؛ چونکە ئەگەر ئەدەبیاتی “بۆ” و “دژ” نەبێت تا بەربەستەکان ڕابماڵێت، ئەستەمە كه‌شێك بۆ سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی “هەیە” دروست ببێت. “وێڵی” لەم پانتایییە پڕ لە ململانێیەدا نووسراوە، و هەرچەندە وابەستەیی بە دژایەتییەکەیەوە جۆرێک لە گرژیی ناوەکیی بۆ دروست کردووە، بەڵام ئەمە بەشێکە لەو “بەرکەوتنە ڕاستەقینەیەی” کە دەقەکە دەیەوێت لەگەڵ ناشیرینییەکانی کۆمەڵگەدا هەیبێت، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بتوانێت لە ناو ئەو وێڵگەیەدا جێگەیەک بۆ “مرۆڤە مەزن و جوانەکان” بکاتەوە.

شکستی زمان و ئەوەی لەودیو وشەکانەوەیە

“خۆدرکاندن” و زمانێك بۆ ده‌ربڕین

خه‌می زمان، یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كان لای دلاوه‌ر ڕه‌حیمی، ئه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات پڕ به‌ بیركردنه‌وه‌كانی وشه‌ دابتاشێت و له‌م ڕووه‌وه‌ زۆر هه‌ستیاره‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ له‌م ده‌قه‌دا گله‌یی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زمان وه‌ك پێویست به‌ده‌ستییه‌وه‌ نایه‌ت بۆ ده‌ربڕینی خه‌یاڵه‌كانی “كاتێك ده‌نووسم وشه‌كان له‌ژێر ده‌ستم هه‌ڵدێن، دیار نامێنن، یان با بڵێم خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌…” (ل60)، به‌ڵام یەکێک لە كاره جوانه‌‌كانی له‌ “وێڵی”دا هێنانه‌ناوه‌ی وشه‌ی “خۆدرکاندن”ە ‌ كه‌ وه‌ك هه‌ڵه‌تێنه‌گه‌یشتنێك له ‌به‌رانبه‌ر “ددانپێدانان” هێناویه‌تی. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار “ددانپێدانان”ی له‌ جیاتی “دركاندن” یا “خۆدركاندن” به‌كار هێناوه‌، به‌ڵام به‌ ئاگایییه‌وه‌ بێزی له‌ ددانپێدانان ده‌بێته‌وه‌: “من ددانپێدانانم زۆر پێ ناخۆشه‌.. هێڵنجم دێ…” (ل78)‌. گێڕه‌ره‌وه‌ ده‌ركی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ددانپێدانان جۆرێكه‌ له‌ ناچاری كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنرێ و زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ستی گوناهباربوونی خۆتی پێ ده‌رببڕی، واته‌ جۆرێك له‌ په‌شیمانی له‌ كرده‌یه‌كی خۆت پیشان بده‌یت. به‌ڵام “خۆدركاندن” – به‌تایبه‌تی به‌ نووسین – زۆری هیچ كه‌سێكی له‌سه‌ر نییه‌، ویستێكی ناوه‌كییه‌ بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستێكی په‌نگخواردوو كه‌ ده‌توانێ شوێنی قسه‌كردن بگرێته‌وه‌. ئەم ساتە بریتییه‌ له‌ “خۆهه‌ڵڕشتن”، واته‌ خۆت دەربخە و بیڕێژە دەرەوە. “ئه‌م ددانپێدانانه ڕه‌گه‌كه‌ی بێبنتر و قووڵتره‌ له‌وه‌ی به‌س به‌ زرۆملێ بێت… ڕاستییه‌كه‌ی كه‌ پتر بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و منی خسته‌ دركان نه‌ك ناچاركردن به‌ددانپێدانان… من خۆم ده‌دركێنم.” (ل84)‌

لە ئەدەبیاتی جیهانیدا، ئەو نووسەرانەی کە زمانی خۆیان بە کەم دەبینن، هەندێک جار وشە دادەهێنن، جیمس جۆیس ئەم کارەی دەکرد، ژان ژێنێ و سێلین ئەم کارەیان دەکرد. “وێڵی”یش بەم “خۆدرکاندن”ە دەچێتە ناو ئەم نەریتەوه‌.

کاتێک زمان ده‌ره‌قه‌ت دێت/نایه‌ت

یەکێک لە گرنگترین پرسەکان کە “وێڵی” دەیوروژێنێت ئەمەیە: ئایا زمان ده‌ره‌قه‌تی ده‌ربڕین دێت؟ گێڕەرەوە دەڵێت “بیرمە جارێک زۆر به‌ مكوڕییه‌وه‌ گوتت زمان ده‌ره‌قه‌تی هه‌موو دۆزێكی ده‌ربڕین دێت، بۆیه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌ڵێ زمان ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و دۆخه‌ یان كۆسته‌ نایه‌ت نوشستی هێناوه‌.” (ل60) ئەو بانگەشەیە کە زمان سنووردارە، لە ئه‌ده‌بیاتدا زۆر جیدییە.

کاتێک دلاوەر ڕەحیمی لە “وێڵی”دا دەڵێت وشەکان “خۆیان نادەن بەدەستەوە” یان “هەڵدێن”، ڕێک لەسەر هێڵی سنووری ئەو قسەیەی ڤیتگنشتاین دەوەستێت که له‌ كتێبی “نامیلكه‌ی لۆژیكی – فه‌لسه‌فی”‌‌ (“Tractatus Logico-Philosophicus”)دا دەڵێت “سنوورەکانی زمانی من، سنوورەکانی جیهانی منن.” لێرەدا قەیرانێکی ئێگزستیانسیالیستی دروست دەبێت؛ ئەگەر جیهانی مرۆڤ تەنیا ئەو شوێنە بێت کە زمان دەستی پێ دەگات، ئەوا ئەزموونی نووسەر لە “وێڵی”دا جۆرێکە لە هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوورە. خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانی وشەکان لای ڕەحیمی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “خەیاڵ” و “ئەزموونی ناوەکی” زۆر لە “زمان” فراوانترن. لێرەدا پارادۆکسەکە ئەوەیە: نووسەر دەزانێت کە ئەوەی دەردەبڕدرێت دەبێتە “جیهان”، بەڵام ئەوەی کە دەرنابڕدرێت و وشەی بۆ نادۆزرێتەوە، وەک ناوچەیەکی تاریک و “وێڵ” لە دەرەوەی سنووری جیهان دەمێنێتەوە. بەم پێیە، “وێڵی” ته‌نیا گەڕان نییە بەدوای مانادا، هێنده‌ی جەنگێکی بەردەوامە لەگەڵ سنوورەکانی ڤیتگنشتاین؛ واته‌ هەوڵێکە بۆ فراوانکردنی سنووری جیهان لە ڕێگەی ڕاوکردنی ئەو وشانەی کە نایانەوێت ببنە کۆت و بەند بۆ خەیاڵە بێسنوورەکان. هه‌ربۆیه‌ “وێڵی” لەم کێشەیە تێدەپەڕێت، ئه‌ویش نەک بە چارەسەرکردنی، به‌ڵكوو بە نیشاندانی خودی هەوڵەکە. گێڕه‌ره‌وه‌ دەڵێت “کاتێک دەنووسم وشەکان لەژێر دەستم هه‌ڵدێن” و “تا ڕسته‌یه‌ك دەنووسم چەندین ڕسته‌م لێ یاخی دەبن و هه‌ڵدێن. (ل60).

ئەم وێنەیە، كه‌ ڕسته‌كان “یاخی” دەبن، لە ڕووی فەلسەفییەوە سەرنجڕاکێشە. یاخی واتە بوونەوەرێکی زیندوو کە ویستی خۆی هەیە. ئەگەر وشەکان یاخی دەبن، واتە نووسەر مامەڵە لەگەڵ بوونەوەری زیندوو دەکات، نەک لەگەڵ ئامرازی بێگیان. ئەمە هەمان ئەو وێنەیەیە کە گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانەکە ده‌یڵێت “وشه‌كان هه‌ستیان هه‌یه‌… ده‌توانم ترپه‌ی دڵیان بژمێرم…” (ل86) ئێستا تێدەگەین کە ئەمە هه‌ر میتافۆرێك نییه‌ و ئەزموونی ڕاستەقینەی نووسینە.

كه‌واته‌ ململانێی دلاوەر ڕەحیمی لە ڕۆمانی “وێڵی”دا لەگەڵ ئەو وشانەی کە هەڵدێن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نادەن، بەرجەستەکردنی ئەو ڕاستییە فەلسەفییەیە کە ڤیتگنشتاین لە کۆتاییی کتێبەکەیدا پێمان دەڵێت: “ئەوەی مرۆڤ ناتوانێت گوزارشتی لێ بکات، دەبێت لێی بێدەنگ بێت.” لێرەدا “بێدەنگی” ئەو سنوورە ترسناکەیە کە “خەیاڵی نووسەر” تێیدا لێوانلێوە، بەڵام ده‌ستی “زمان”ی پێ ناگات. لای ڤیتگنشتاین، جیهانی ئێمە لەو شوێنەدا کۆتایی دێت کە زمانمان لێی دەوەستێت، بەڵام لای دلاوەر ڕەحیمی لە “وێڵی”دا، چیرۆکەکە ڕێک لەو “سنوورە”وه‌ دەست پێ دەکات. وێڵبوونی نووسەر بەدوای وشاندا، هەوڵێکی ئەستەمە بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچە بێدەنگەی کە ڤیتگنشتاین وەک “ڕەهەندی عیرفانی” یان “گوزارشتنەکراو” ناوی دەبات. بەم پێیە، ڕۆمانەکە دەبێتە پردێک لە نێوان “ئەوەی دەگوترێت” و “ئەوەی ته‌نیا بەبێ وشە هەستی پێ دەکرێت.” ئەم ململانێیە نیشانمان دەدات کە خەیاڵی مرۆڤ هەمیشە هەوڵ دەدات سنوورەکانی ڤیتگنشتاین بشکێنێت؛ هەرچەندە زمان سنووردار بێت، بەڵام “وێڵبوون” لەناو بێدەنگیدا، جۆرێکە لە یاخیبوون دژی کۆتوبەندەکانی زمان بۆ دۆزینەوەی جیهانێکی فراوانتر.

بێدەنگی وەک زمان

لە ڕۆمانی وێڵیدا، بێدەنگیی کارەکتەری تۆ ته‌نیا کاتێکی مردوو یان بۆشایییەکی گێڕانەوەیی نییە، هێنده‌ی زمانێکی سەربەخۆ و ئامادەیە کە بە بەردەوامی مانا بەرهەم دەهێنێت. ئەم بێدەنگییە وەک جۆرێک لە ژێر دەق کار دەکات، کە تێیدا هەموو ئەو مانایانەی لە دەقەکەدا ئامادەن، بەبێ ئەوەی گۆ بکرێن، قورساییی خۆیان دەسەلمێنن. کاتێک گێڕەرەوە بەردەوام ڕوو لە تۆ قسە دەکات و هیچ وەڵامێکی دەنگیی وەرناگرێتەوە، بێدەنگییەکە دەبێتە کردەیەکی پەیوەندیگرتن کە لە ڕووی کاریگەرییەوە زۆر لە وشە قورسترە. ئەمەش بێدەنگییەکی ئه‌رێنییه‌ کە مانا بە وشەکانی گێڕەرەوە دەبەخشێت، چونکە بەبێ ئەم بێدەنگییە قووڵە، قسەکانی گێڕەرەوە کێش و ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەست دەدەن.

ئەم جۆرە لە گێڕانەوە کە لەسەر بونیادی مۆنۆلۆگێکی یەکلایەنە ڕاوەستاوە، جۆرێک لە پەستانی دەروونیی توند لەسەر خوێنەر دروست دەکات، بە شێوەیەک کە دیالۆگ وەک ئامرازی سەرەکیی گۆڕینەوەی مانا دەپچڕێت. خوێنەر لە ناو چاوەڕوانییەکی بەردەوامدایە بۆ وەڵامێک کە هەرگیز نایەت، ئەمەش وای لێ دەکات هەست بەو ته‌نیایی و پەراوێزکەوتووییە بکات کە گێڕەرەوە تێیدایە. لێرەدا بێدەنگی دەبێتە زمانێکی دەسەڵات، واته‌ کارەکتەری تۆ بە بێدەنگییەکەی کۆنترۆڵی پانتاییی ڕۆمانەکە دەکات و گێڕەرەوە ناچار دەکات بەردەوام بدوێت تا لەناو ئەو بێدەنگییەدا نوقم نەبێت.

کاتێک ئەم دۆخە لەگەڵ شانۆنامەی چاوەڕوانی گۆدۆی سامۆیل بێکێتدا بەراورد دەکەین، جیاوازییەکی بنەڕەتی دەبینین. لای بێکێت، دیالۆگی نێوان کارەکتەرەکان وەک قەڵغانێکە بۆ شاردنەوەی بێدەنگییەکی کوشندە و بێماناییی ژیان، ئەوان قسە دەکەن تا بێدەنگییەکە نەبیستن. بەڵام لە “وێڵی”دا، گێڕەرەوە وشەکان بەکار ناهێنێت بۆ شاردنەوەی بێدەنگی، هێنده‌ی بۆ ئەوەیه‌ بیسەلمێنێت کە بێدەنگییەکە بوونی هەیە. لە کاتێکدا لای بێکێت وشەکان بۆ ڕاکردن لە بێدەنگی دەگوترێن، لای دلاوەر ڕەحیمی وشەکان بۆ ئەوە دەگوترێن تا ددان بە بوونی ئەو بێدەنگییەدا بنێن وەک دوایین پەناگەی مانا لە جیهانێکی پڕ لە وێڵبووندا.

وك پێشتر نمونه‌م بۆ هێنایه‌وه‌، ئەم بێدەنگییە دەبێتە هۆی ئەوەی گێڕەرەوە لە شوناسی خۆی و لە توانای زمانەکەشی گومان بکات. کاتێک ئاماژە بەوە دەکرێت کە وشەکان لەژێر دەستی نووسەردا هەڵدێن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە بێدەنگیی “تۆ” وەک هێزێکی ڕاکێشەر وایە و هەموو وشەکان قووت دەدات. لێرەدا بێدەنگی دەبێتە ئاوێنەیەک کە گێڕەرەوە تێیدا ڕووبەڕووی خودی خۆی دەبێتەوە. ئەو وێڵبوونەی لە ناوی ڕۆمانەکەدا هەیە، ته‌نیا وێڵبوونی فیزیکی نییە، له‌ڕاستیدا وێڵبوونی زمانە لەناو دەریای بێدەنگیی بەرانبەردا. هه‌ربۆیه‌ بێدەنگیی “تۆ” لێرەدا وەک زمانێکی بێدەنگ کار دەکات کە پرسیار له‌بارەی ڕه‌وایه‌تیی قسەکردن و توانای زمان بۆ گوزارشتکردن لە خەیاڵ دروست دەکات.

لە ڕووی فۆڕمەوە، بێدەنگیی تۆ دەبێتە زمانێک کە پێویستی بە فۆنەتیک و ڕێزمان نییە و ئه‌و لە ڕێگەی ئامادەییی نائامادەوە کار دەکات. چونكه‌ خوێنەر دەزانێت کە “تۆ” هەیە و دەبیستێت، بۆیه‌ گێڕەرەوە ڕەفتار و کاردانەوەکانی لەسەر بنەمای ئەو بیستنە ڕێک دەخات. کەواتە بێدەنگی لێرەدا جۆرێکە لە جووڵه‌یه‌ نەک وەستان لە گێڕانەوە. ئەم بێدەنگییە دەنگی تایبەتی خۆی هەیە و ڕەنگدانەوەی هەموو ئەو ئازار و خەیاڵە وێڵانەیە کە زمانی ئاسایی ناتوانێت هەڵیانبگرێت. بێدەنگی دەبێتە ئەو زمانە پەنهانەی کە ته‌نیا ئەو کەسانە تێی دەگەن کە لە سنوورە تەقلیدییەکانی زمان پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە ناوچەی نەگوتراوەکان.

به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ من وای ده‌بینم “وێڵی” دەبێتە گەشتێکی مه‌عریفی لەناو زمانێکی بێوشەدا، کە تێیدا بێدەنگی دەبێتە لووتکەی گوزارشتکردن. ئەمە یاخیبوونێکی ئەدەبییە دژی ئەو تێڕوانینەی کە دەڵێت هەرچی نەگوترا، بوونی نییە. لێرەدا ئەوەی ناگوترێت، واتە بێدەنگیی “تۆ”، ناوکی سەرەکیی ڕۆمانەکەیە، کە هەموو ڕووداوەکانی لە دەوری دەسوڕێنەوە. خوێنەریش دەبێتە بەشێک لەم ململانێیە دەروونییە و تەنیا دەقەکە ناخوێنێتەوە، به‌ڵكوو گوێ لەو بێدەنگییە قورسە دەگرێت کە لە نێوان هاواری گێڕەرەوە و سەنگینیی بێدەنگیی “تۆ”دا دروست بووە، وەک ئەوەی بێدەنگی خۆی بوبێتە دوایین وشە و مانیفێستی کۆتاییی ڕۆمانەکە.

ئەوەی دەقەکە نایڵێت: کەلێن و بێدەنگییە پێکهاتەیییەکان

ڕووداوی ونبوو

یەکێک لە ستراتیژییە هەرە کاریگەر و هاوکات پڕکێشەکانی ڕۆمانی “وێڵی” لە ڕووی بونیادی گێڕانەوەوە، بوونی “کەلێنێکی گەورە”یە لە ناو جەرگەی مێژووی کارەکتەری “تۆ”دا، کە دەکرێت بە “ڕووداوی ونبوو” ناوزەد بکرێت. گێڕەرەوە ئاماژەیەکی کاتیی خێرا و کتوپڕ دەخاتە ڕوو کاتێک دەڵێت: “بە یەک ڕۆژ، بە یەک کاتژمێر بەچۆکدا هاتی” (ل40)، بەڵام ئەو ساتە وەچەرخانە جەوهەرییەی کە بووەتە هۆی تێکشکانی سووژە و گۆڕینی بۆ مرۆڤێکی “وێڵ”، هەرگیز لە ناو دەقەکەدا گوزارشتی لێ ناکرێت. ئەم بێدەنگییە، ڕۆمانەکە دەباتە ناو کایەی “تیۆریی چیای سەهۆڵین”ی ئێرنێست هەمینگوەیه‌وه‌[10]؛ کە تێیدا تەنیا لوتکەی ڕووداوەکان وەک یەک لەسەر هەشتی چیایەکی سەهۆڵین لە سەروو ئاستی وشەکانەوە دیارن، و قورسایییە ڕاستەقینەکەی چیرۆک و حەوت بەشەکەی تری مانا لە ژێر ڕووبەری نەگوتراوەکاندا شاردراوەتەوە. هەمینگوەی بڕوای وابوو کە سڕینەوەی ئاگامەندانەی بەشە سەرەکییەکانی ڕووداو، کاریگەریی دەقەکە قووڵتر دەکات و خوێنەر ناچار دەکات بە شێوەی ئیدراكی ناوه‌كی هەست بەو قورسایییە بکات کە لە ناو بێدەنگیدا جێگیر کراوە.

لێرەدا، “ڕووداوی ونبوو” دەبێتە بزوێنەری خەیاڵی خوێنەر و پەلکێشی دەکات بۆ ناو کایەی بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی مانادا. بەڵام لە پەراوێزی ئەم هەڵبژاردنە هونەرییەدا، لێکدانەوەیەکی تری ڕەخنەییش سەرهەڵدەدات کە پەیوەندی بە “سیاسەتی بێدەنگی” لە ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە. ڕەنگە ئەم تەمومژاویبوونی ڕووداوە تەنیا تەکنیکێکی ئەدەبی نەبێت و خۆی نیشانەیەک بێت بۆ جۆرێک لە “نەتوانینی گوزارشتکردن”. وەک چۆن کافکا لە “نامە بۆ باوک”[11]دا، شیکاریی ئەو پەیوەندییە پڕ لە ترس و توندوتیژییە دەکات کە سێبەری بەسەر تەواوی ژیان و ئەدەبیاتیدا کێشاوە، هەندێک ڕووداو هێندە توندوتیژ و “تایبەتین” کە زمان لە ئاست هەڵگرتنی باری قورسیاندا کورت دەهێنێت. کافکا لەوێدا نیشانی دەدات کە چۆن هەژموونی دەسەڵات (باوک) دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی تاوانبارێتی و دواجار بێدەنگی؛ لێرەشدا “ڕووداوی ونبوو”ی ناو “وێڵی” دەبێتە بەڵگەنامەیەکی سۆسیۆکولتووری کە دەیسەلمێنێت تەنانەت لە دەقێکی وەک ئەمەشدا، هێشتا ناوچەی قەدەغەکراو (تابۆ) هەن کە نووسەر ناتوانێت یان ناوێرێت سنوورەکانیان ببەزێنێت.

ئەم بۆشایییە گێڕانەوەیییە، پارادۆکسێکی جێی سەرنج دروست دەکات؛ لە کاتێکدا “وێڵی” وەک ئەدەبیاتێکی “دژ” و ڕەخنەگر لە کۆتوبەندەکان خۆی دەناسێنێت، لەم خاڵە دیاریکراوەدا خۆیشی دەبێتە بەشێک لەو کۆتوبەند و بێدەنگییە گشتییەی کە کۆمەڵگە بەسەر تاکەکانیدا دەیسەپێنێت. ئەگەر ئەو ڕووداوەی کە کارەکتەرەکەی بەچۆکدا هێناوە، بەهۆی ترس لە دابونەریت، سیاسەت، یان پیرۆزییە کولتوورییەکانەوە نەگوترابێت، ئەوا “وێڵی” لە ناو جەرگەی ئازادییەکەیدا، تووشی جۆرێک لە خۆسانسۆری بووە. بەم شێوەیە، ئەو بۆشایییە تەنیا “تیۆریی چیای سەهۆڵین” نییە، به‌ڵكوو برینێکی ساڕێژنەبووی زمانە کە تێیدا دەق نەیتوانیوە لەو “سێبەرە گەورەیە” ڕزگاری ببێت کە کافکا ئاماژەی پێ دەکات، و بەمەش مانای “وێڵبوون” دەبێتە گوزارشتێکی تراژیدی لە مرۆڤێک کە تەنانەت لە ناو گێڕانەوەی چیرۆکەکەشیدا، ڕێگەی پێنەدراوە هۆکاری ڕاستەقینەی تێکشکانی خۆی ئاشکرا بکات.

داهاتووی بێنەخشە و دیلێمای نووسین

ڕۆمانی “وێڵی” بە شێوەیەکی چڕ و كرۆكین لە دەوری جەمسەرەکانی ڕابردوو و ئێستادا دەخولێتەوە، بەڵام کاتێک باس دێتە سەر “داهاتوو”، دەقەکە تووشی بێدەنگییەکی ئۆنتۆلۆژی دەبێت. ئەم بێدەنگییە پارادۆکسێکی گەورە دروست دەکات، چونکە گوزارەی فەرمانئامێزی “بنووسە” کە وەک ناوبەست یان تەرجیعبەندێکی بەردەوام لە سەراپای ڕۆمانەکەدا دەنگ دەداتەوە، لە ڕاستیدا فەرمانێکی داهاتووخوازە و ئاراستەی بەرەو “کردەیەک”ە کە هێشتا ڕووی نەداوە. ئەم کەشە گێڕانەوەیییە، دەقەکە دەخاتە ناو پانتایییه‌كی هاوشێوەی کارەکانی سامۆیل بێکێته‌وه‌، بەتایبەت لە شاکاری “لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا”؛ کە تێیدا کارەکتەرەکان لە ناو بازنەیەکی داخراوی چاوەڕوانییەکی ئەبەدیدا دەمێننەوە بەبێ ئەوەی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ گۆڕانکاری یان گەیشتن بە “مانا” هەبێت. “وێڵی” لە جەوهەری خۆیدا ڕۆمانی “پێش”ە: پێش پرۆسەی نووسین و پێش ساتەوەختی دەرچوون لە وێڵگە، وەک بڵێیت سووژە لە بەردەم دەرگایەکی داخراودا وەستاوە کە کلیلەکەی ته‌نیا “نووسین”ە، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە دوای کردنەوەی دەرگاکە جیهانێکی جیاواز بوونی هەبێت.

لێرەدا پرسیارە گەورەکە ئەوەیە: ئەگەر کارەکتەری “تۆ” دواجار دەست بداتە قەڵەم و بنووسێت، ئایا ئەم کردەیە دەبێتە هۆی گۆڕینی واقیع، یان نووسین تەنیا دەبێتە “گۆڕستانێکی سپی” بۆ ناشتنی ئازارەکان؟ ئەم دیلێمایه‌ (دووڕێیانه)‌، ڕۆمانەکە ڕووبەڕووی تێزەکانی سارتەر سەبارەت بە “ئەدەبیاتی پابەند” دەکاتەوە. سارتەر بڕوای وابوو کە نووسین “کردەیەکی ئازادکردنە” و دەبێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ئاگاییی خوێنەر و واقیعی کۆمەڵایەتیدا؛ بەڵام “وێڵی” لە بەردەم دەرهاویشتە و ئەنجامەکانی ئەو نووسینەدا دەوەستێت و نایەوێت بچێتە ناو کایەی ئەگەرەکانەوە. ئەم پاشەکشێیە لە لایەکەوە گوزارشتە لە ڕاستگۆیییەکی تاڵ بەرامبەر بەو واقیعە چەقبەستووەی کە مرۆڤی تێدا وێڵ بووە، بەڵام لە لایەکی ترەوە جۆرێکە لە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتییەکی گەورە.

نەبوونی وەڵام بۆ داهاتوو لە ناو دەقەکەدا، نیشانەی تێکشکانی “گێڕانەوە گەورەکانە” کە پێشتر بەڵێنی ڕزگارییان بە مرۆڤ دەدا. لێرەدا نووسین وەک “دوایین ئامرازی بەرگری” دەمێنێتەوە، نەک وەک “پڕۆژەیەکی ڕزگاریبەخش”. ئەم تەمومژاوییەی ئاسۆ، کارەکتەرەکە و خوێنەریش لە ناو دۆخێکی “چاوەڕوانیی بێئاکامدا” جێ دەهێڵێت، کە تێیدا تەنیا خودی “کردەی نووسین” دەبێتە ئامانج، نەک ئەوەی کە نووسینەکە چی دەگۆڕێت. لە ئەنجامدا، “وێڵی” دەبێتە گێڕانەوەی ئەو ساتە وەستاوەی کە تێیدا مرۆڤ لە بەردەم سپێتیی لاپەڕەکاندا ڕادەمێنێت، وەک ئەوەی بڵێیت لە جیهانێکدا کە هەموو ڕێگەکانی گۆڕانکاری داخران، ته‌نیا وێڵبوون و گێڕانەوەی ئەو وێڵبوونە دەبێتە دوایین مانیفێستی بوون، بێ ئەوەی بزانین ئایا ئەم گێڕانەوەیە دەبێتە سەرەتایەک بۆ داهاتوو یان کۆتایییەکە بۆ هەموو شتێک.

ئەو شوێنەی ڕۆمانەکە دەیتوانی زیاتر بێت

هەر بەرهەمێکی ئەدەبی دەکرێت لە گۆشەنیگای “ئەوەی دەیتوانی ببێت”یشەوە ببینرێت. ئەمە هەمان ئەو تێڕوانینەیە کە ڕەخنەگرانی وەک ڤیکتۆر شکلۆڤسکی (Viktor Shklovsky) بۆ تێگەیشتن لە “ماتەتوانا”ی دەق بەکاری دەهێنن. بۆ ئەوەی ئەم تێڕوانینەی شکلۆڤسکی، ڕەخنەگر و بیرمەندی فۆرمالیستی ڕووسی، كه‌ له‌ وتاری “هونه‌ری وه‌ك ئامراز یان ته‌كنیك” (“Art as Device”)دا هاتووه‌، ڕوونتر بکەینەوە، دەبێت بچینە ناو قووڵاییی ئەو چەمکەی کە ئەو ناوی دەنێت “له‌ئاشناییخستن”(Defamiliarization)  و چۆنیەتیی کارکردنی دەق وەک میکانیزمێکی هونەری. شکلۆڤسکی پێی وایە ئەرکی ئەدەب ئەوە نییە ته‌نیا واقیع بگوازێتەوە، له‌ ڕاستیدا ئەوەیە کە “شتە ئاشناکان” بە شێوەیەک نیشان بدات کە لای خوێنەر نامۆ و نوێ دەر بکەون، تا هەستی پێ بکەن نەک تەنیا بزانن هەیە. لێرەوە، کاتێک باس لە ماتەتوانای دەق دەکەین لە ڕوانگەی ئەوەوە، مەبەستمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دەق تەنیا ئەوە نییە کە نووسراوە، به‌ڵكوو ئەو “وزە هونەرییە”یە کە لە ناو پێکهاتەکەیدا شاراوەتەوە. کاتێک دەڵێین “وێڵی” دەیتوانی لە داڕشتنی کارەکتەری “من”دا قووڵتر بڕوات، مەبەستمان ئەوەیە کە بونیادی ڕۆمانەکە ئەو ماتەتوانا یان ئەو زەمینەسازییەی تێدابوو کە ئاستێکی ئاڵۆزتر لە دەروونناسی بخاتە ڕوو، بەڵام نووسەر لە خاڵێکی دیاریکراودا ڕایگرتووە. شکلۆڤسکی دەڵێت ڕەخنەگر دەبێت سەیری “تەکنیکەکان” بکات؛ ئەگەر تەکنیکی “تۆ” و “من” لە ڕۆمانەکەدا دانراوە، کەواتە دەقەکە ماتەتوانای ئەوەی تێدایە ململانێیەکی گەورەتر لە نێوان ئەو دوو دەنگەدا دروست بکات.

هه‌روه‌ها شکلۆڤسکی سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە دەق چۆن “پێشبینییەکانی خوێنەر” تێک دەشکێنێت. کاتێک لە “وێڵی”دا دەنگێکی نوێ (من) دەردەکەوێت، خوێنەر چاوەڕێی گەشەکردنێکی دراماتیكی دەکات. ڕەخنەگر لێرەدا دەپرسێت: ئایا ئەم تەکنیکە گەیشتە ئەوپەڕی توانای خۆی؟ کاتێک دەڵێین دەقەکە “دەیتوانی زیاتر بێت”، مەبەستمان ئەوەیە کە ئەو ئامرازە هونەرییەی نووسەر بەکاری هێناوە (کارەکتەری حاشاکەر)، وزەیەکی تێدابوو کە دەیتوانی تەواوی بونیادی ڕۆمانەکە هەڵبگێڕێتەوە، بەڵام وەک “هەوڵێکی ناتەواو” یان “ئەگەرێکی گەشەنەکردوو” ماوەتەوە.

بێجگه‌ له‌مه‌، لای شکلۆڤسکی، ئەدەب وەک ئامرازێك وایە. کاتێک ئێمە سەیری ئامێری گێڕانەوەی “وێڵی” دەکەین، دەبینین چەندین “بزوێنەر”ی تێدایە (وەک بێدەنگی، وێڵبوون، حاشاکردن). ماتەتوانای دەقەکە لێرەدا واتە: ئایا ئەم ئامێرە بە هەموو هێزی خۆیه‌وه‌ کاری کردووە؟ بۆ نموونە، گوزارەی “بنووسە” وەک بزوێنەرێکی گەورە کار دەکات، بەڵام کاتێک لە کۆتاییدا هیچ “نووسینێک” ڕوو نادات، لای ڕەخنەگرێکی فۆرمالیست وەک ئەوە وایە بزوێنەرەکە وزەیەکی زۆری بەرهەم هێنابێت بەڵام نەبووبێتە هۆی جوڵاندنی به‌رەنجامەکان.

بۆیه‌ “وێڵی” دەیتوانی لە داڕشتنی کارەکتەری “من”ی حاشاکەردا، کە لە کۆتاییدا دەردەکەوێت، زۆر قووڵتر بڕوات. ئەم “من”ە دەیتوانی هاوشێوەی کارەکتەرە دووفاقەکانی ناو ڕۆمانەکانی دۆستۆیڤسکی (وەک لایەنی تاریکیی مرۆڤ) ئاستێکی نوێ لە ئاڵۆزی دەروونی بهێنێتە ئاراوە، بەڵام ڕۆمانەکە نە لە ڕووی کات و نە لە ڕووی قووڵایییەوە ڕێگەی پێ نادات بە تەواوی گەشە بکات.

هه‌روه‌ها تەواوی ڕۆمانەکە چاوەڕوانی دەنگی “تۆ”یە. ئەو “بنووسە”ی کە گێڕەرەوە وەک فەرمانێک دووبارەی دەکاتەوە، بەڵێنێکی ناڕاستەوخۆی تێدایە کە “تۆ” لە کۆتاییدا بێدەنگی دەشکێنێت. بەڵام ڕۆمانەکە بەبێ ئەو نووسینە کۆتایی دێت. ئەم نائامادەیییە هەمیشەیییەی دەنگی “تۆ” دەکرێت وەک تراژیدیایەکی بوونگەرایی ببینرێت، هاوشێوەی نائامادەییی “گۆدۆ”. بەڵام لە ڕوانگەی بونیادگەرییەوە، ئەمە دەکرێت وەک “تەواونەبوونی بەڵێنێک” لێک بدرێتەوە. ئەگەر ئامانجی “بنووسە” ڕزگارکردنی ئەوی تر بێت لە وێڵگە، ئەوا بێدەنگیی کۆتایی دەبێتە شکستی ئەو پڕۆژە ڕزگاریخوازییە. لێرەدا “وێڵی” لە بونیادێکی گێڕانەوەیی بازنەییدا دەمێنێتەوە کە تێیدا هاوارەکە هەیە، بەڵام وەڵامەکە لە دەرەوەی دەق و لە شوێنێکی نادیاردا ون دەبێت.

به‌رئه‌نجام: “وێڵی” وه‌ك بەرهەمێکی ناتەواوی پێویست

پاش سه‌رنجدانێكی ورد له‌ زۆر لایه‌نی ڕۆمانی “وێڵی”ی دلاوه‌ر ڕه‌حیمی، له‌ كۆتاییدا پێویسته‌ بڵێم كه‌ یەکەمین كرده‌ی ئەم ڕۆمانە، تۆمارکردنی ورده‌کارانەی داڕمانێکی هێواشی ئه‌زموونی مرۆڤێكه‌ له‌ ژیاندا؛ واته‌ وەک نووسینێک خۆی ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ لە ناوجەرگەی “ناخ”ەوە هه‌ڵقوڵاوه‌. ئەو خوێنەرەی ئەزموونێکی هاوشێوەی هەبووبێت، دەزانێت کە “وێڵی” ته‌نیا وه‌ك چاودێرێک سه‌یری جیهانی نه‌كردووه‌ و نەبینیوە، به‌ڵكوو لەو شوێنەوە نووسیوویەتی کە تەنیا بە ئامادەییەکی فیزیۆلۆژی و دەروونیی ڕاستەقینە دەکرێت لێوەی بدوێیت. هاوکات، ڕۆمانەکە سەرکەوتووه‌ لە خوڵقاندنی پانتایییه‌كی مانایی نوێدا، کە تێیدا ده‌یان وشه‌ لە چوارچێوە فەرهەنگییە باوەکەیان دەچنە دەرەوە و دەبنە بەشێک لە زمانی هاوبەشی ئەدەبیاتێک کە مانا بۆ ئازار دەدۆزێتەوە.

ئەو تایبەتمەندییەی کە “وێڵی” لە زۆرینەی ده‌قه‌ هاوچەرخەکان جیا دەکاتەوە، مامەڵەکردنی جیدییەتی لەگەڵ نەریتە ئەدەبییەکان و یادەوەرییە سۆزه‌كییه‌کاندا. لێرەدا حەسەن زیرەک، عەبدولخالق مەعرووف و ده‌یان ناوی تر و قەڵای هەولێر و چه‌ندین شوێنی تری ئه‌م شاره‌، وەک بوونەوەرێکی زیندوو ئامادەییان هەیە کە هێشتا هەناسە دەدەن. ئەمە لە پاڵ بوێرییەکی ڕاستەقینەدا دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەمکی “پیاوانەیی” و “لاوازی” لەناو کولتوورێکدا کە ددانپێدانان بە شکستی پیاوانەدا بە نەنگی دەزانێت؛ ئەم بوێرییە تەنانەت ئەگەر لە هەندێک شوێنی جێبەجێکردنیشدا تووشی له‌نگییه‌ك بووبێت، هێشتا وەک ڕەهەندێکی جێی ڕێز دەمێنێتەوە. لە ئەدەبیاتی کوردیی هاوچەرخدا، “وێڵی” خاڵێکی وەرچەرخانە، چونکە نوێنەرایەتی “تاکی بێدەسەڵات لە کۆمەڵگەی ئازاددا” دەکات؛ ئەو تاکی کوردییەی کە لەناو ئازادییەکی ڕواڵەتیی سیاسیدا، هێشتا لەژێر سەرکوتی کولتووریدا دەچەوسێته‌وه‌. ئەم پێگەیەی وەک ” هەنگاوێكی ڕاسته‌قینه‌”، بەرپرسیارێتی و سنووردارێتی پێکەوە هەڵگرتووە.

تەواوکردنی خوێندنه‌وه‌ی ئەم بەرهەمە پێویستی بە خوێنەرێکی جیاواز هەیە؛ خوێنەرێک کە خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە خولانەوەکانی دەق، بتوانێت لەگەڵ لێڵیی کارەکتەری “تۆ”دا هەڵ بکات و لە یادەوەریی سۆزه‌كیی خۆیەوە مانا بۆ بۆشایییەکان دروست بکات. گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە خوێنەر بەرگریی خۆی لە بەرامبەر “بینین” لا بدات، چونکە “وێڵی” ئاوێنەیەکە کە هەندێک جار وێنەیەکی نائاسوودەمان نیشان دەدات. هیچ بەرهەمێکی ئەدەبیی بوێرانە “تەواو” نییە، چونکە بوێری و سەلامەتیی ده‌ق پێکەوە کۆ نابنەوە. “وێڵی” بەردەوام لە مەترسیی کەوتندایە؛ مەترسیی تێمای دووبارەبووەوە و گوتاری قوربانی، بەڵام هەر ئەم مەترسیته‌وه‌رییه‌ بەهاکەی دیاری دەکات. وەک گێڕەرەوە دەڵێت من لە نووسین دەترسم، بەڵام ئەم ترسە پەکخەر نییە، به‌ڵكوو ترسێکی ژیێنەرە کە ناچاری دەکات بنووسێت.

لە کۆتاییدا، گرنگترین ئەنجامی ئەم خوێندنەوەیە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڵێ “وێڵی” بەرهەمێکی زیندووە. بەرهەمی زیندوو ئەو دەقەیە کە بەرگری لە خۆی دەکات و لە بەرامبەر شیکاریی ڕووتدا دەوەستێت و خۆی بە یەک خوێندنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌وه‌ نابەستێتەوە. ئەم ڕۆمانە تەواو نابێت، چونکە لەو شوێنەدا کە دەق دەوەستێت، خوێنەر دەست پێ دەکات تا بۆشایییە نائاماده‌كان پڕ بکاتەوە. ئەم تایبەتمەندییە نیشانەی گرنگیی بەرهەمەکەیە؛ چونکە ته‌نیا بەرهەمە مردووەکانن کە بە شیکارییەک کۆتایییان دێت، بەڵام “وێڵی” وەک پرۆسەیەکی کراوە لە نێوان هاوار و بێدەنگیدا بەردەوام دەبێت.

لە جیهانێکدا کە ئەدەبیاتی کوردی بە ئەدەبیاتی سیاسی و نەتەوەیی دەناسرێت، “وێڵی” بانگه‌شه‌ی بوونی ئەوی تر دەکات: ئەدەبیاتی مرۆڤی دەستەپاچە، ئەدەبیاتی کەسێک کە نە پاڵەوانی نەتەوەیییە نە خائین، ته‌نیا مرۆڤێکی وێڵه‌ کە سه‌رده‌مانێك عاشقی وشە بوو.

* بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ و تێگه‌یشتنی تایبه‌تیی خۆت، بڕوانه‌:

دلاوه‌ر ڕه‌حیمی. وێڵی، بێشوێن: چاپخانه‌ی تاران، 2025.

[1] ڕۆمانی “یاداشتەکانی ژێرزەمین” کە لە ساڵی 1864 لەلایەن نووسەری ناوداری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکییه‌وە بڵاو کراوەتەوە، بە یەکێک لە گرنگترین دەقە فەلسەفییەکانی مێژوو و بەردەبازی سەرەکی بۆ فەلسەفەی بوونخوازی دادەنرێت. ڕۆمانەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێک دێت؛ بەشی یەکەم گوتارێکی فەلسەفییە کە تێیدا “پیاوی ژێرزەمین” ڕەخنە لە لۆژیک، زانست و ئەو بیرۆکە یۆتۆپییانە دەگرێت كه‌ پێیان وایە مرۆڤ تەنیا بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت. بە بڕوای دۆستۆیڤسکی، مرۆڤ بوونەوەرێکی ئاڵۆزە و ئامادەیە تەنانەت ئازاری خۆی بدات تەنیا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە خاوەن ئیرادەیە و نەبووەتە “کلیلێکی پیانۆ” لە دەست یاساکانی سروشتدا. لە بەشی دووەمدا، گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ژیانی پاڵەوانەکە دەست پێ دەکات کە تێیدا دابڕانی قووڵی ئەو لە کۆمەڵگە، هەستی کەمتربینی و ململانێیە دەروونییەکانی لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا دەردەکەوێت. ئەم شاکارە وێنەیەکی ڕووتی مرۆڤی مۆدێرنمان بۆ دەکێشێت کە لە نێوان عەقڵانییەت و یاخیبووندا گیری خواردووە و کاریگەرییەکی بێوێنەی لەسەر بیرمەندانی وەک نیتچە و سارته‌ر و تەواوی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم هەبووە.

[2] ڕۆمانی “ویژدانی زینۆ” (La coscienza di Zeno)  کە لە ساڵی 1923 لەلایەن نووسەری ئیتالیایی ئیتالۆ سڤێڤۆ (Italo Svevo)وە بڵاوکراوەتەوە، یەکێکە لە شاکارە هەرە گرنگەکانی ئەدەبیاتی مۆدێرنیزم و پێشەنگی ڕۆمانی دەروونشیکاری دادەنرێت. دەقەکە لە شێوەی یاداشتنامەیەکی ددانپێدانان نووسراوە کە تیایدا پاڵەوانەکە، زینۆ کۆسینی، بە ڕاسپاردەی پزیشکە دەروونییەکەی (دکتۆر ئێس) دەست دەکات بە نووسینەوەی ژیانی خۆی بۆ ئەوەی لە گرێ دەروونییەکانی ڕزگاری بێت. سڤێڤۆ لەم بەرهەمەدا بە شێوازێکی تەنزئامێز و قووڵ، باس لە ململانێی مرۆڤ لەگەڵ ئیرادە، نەخۆشییە خەیاڵییەکان و پرسی “جگەرەکێشانی کۆتایی” دەکات، کە تێیدا زینۆ هەمیشە شکست دەهێنێت لە بڕیارەکانیدا. ڕۆمانەکە بایەخێکی فەلسەفی و مێژوویی گەورەی هەیە، چونکە کاریگەریی بیرۆکەکانی فرۆیدی پێوە دیارە و وێنەی مرۆڤی سەردەمی مۆدێرن نیشان دەدات کە لە نێوان ڕاستی و پاساوهێنانەوە بۆ شکستییەکانی خۆیدا دەژی؛ ئەم دەقە دوای ئەوەی لەلایەن جەیمس جۆیسەوە پێشوازی لێکرا، ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تەکنيکی گێڕانەوەی ڕۆماندا دروست کرد.

[3]  ڕۆمانی “کاتەکان” (The Hours) کە لە ساڵی 1998 لەلایەن نووسەری ئەمریکایی مایکڵ کانینگهام (Michael Cunningham)ەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکێکە لە دیارترین نموونەکانی ئەدەبیاتی پۆستمۆدێرن و “میتاڕۆمان” کە تێیدا ژیان و بەرهەمی ڤێرجینیا وۆڵف دەبێتە کەرەستەی سەرەکی گێڕانەوە. ئەم ڕۆمانە بە شێوازێکی تەکنیکیی بەرز، سێ ڕەهەندی كاته‌كی و سێ کەسایەتیی جیاواز لە دەوری ڕۆمانی “خانمە دالۆوەی” گرێ دەداتەوە: خودی ڤێرجینیا وۆڵف لە ساڵی 1923دا کاتێک خەریکی نووسینی ڕۆمانەکەیە؛ لۆرا براون لە ساڵی 1949 کە دەیەوێت لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم کتێبەوە لە جەنجاڵیی ژیانی خێزانی ڕابکات؛ هه‌روه‌ها کلاریسا ڤۆن لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا کە خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئاهەنگێک و وەک کۆپییەکی مۆدێرنی “خاتوون دالۆوەی” دەردەکەوێت. کانینگهام بە وردییەکی زۆرەوە دەست دەخاتە سەر تەمومژەکانی نێوان ژیان و ئەدەب، پرسی خۆکوژی، تەنیایی مرۆڤ لە قەرەباڵغیدا، و ئەو ساتە کاته‌كییانه‌ی کە وەک “کاتەکان”ی تەمەنمان تێدەپەڕن و مانا بە بوون دەبەخشن. ئەم بەرهەمە کە خەڵاتی “پۆلیتزەر”ی بەدەست هێنا، لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی جوانیناسانه‌یه‌ لە کاریگەریی نووسین لەسەر گۆڕینی دیدگای مرۆڤ بۆ مەرگ و مانەوە.

[4] دەرچەیەک نییە  (Huis clos)یەکێکە لە کارە هەرە ناسراوەکانی ژان پۆڵ سارتەر (١٩٤٤). چیرۆکەکە لە ژوورێکی داخراودا ڕوو دەدات کە سێ کارەکتەری تێدایە و تازە مردوون. ئەوان چاوەڕێی ئامرازەکانی ئەشکەنجەی دۆزەخ دەکەن، بەڵام وردە وردە بۆیان دەردەکەوێت کە هیچ جەلاد و ئامرازێکی فیزیکی لە ئارادا نییە؛ بەڵکو ئەوە “خودی ئەوانن” کە بە چاودێریی بەردەوام، دادگاییکردنی یەکتری و ڕێگریکردن لە ئازادیی یەکتر، دۆزەخ بۆ یەکتری بەرهەم دەهێنن. سارتەر لە ڕێگەی ئەم دەقەوە دەیسەلمێنێت کە مرۆڤ لەژێر چاوی ئەوانی تردا دەبێتە “بابەت” و ئازادییەکەی لەدەست دەدات، هەر بۆیە ڕستە کلیلەییەکەی شانۆگەرییەکە دەڵێت : “دۆزەخ، واتە ئەوانی تر”.

[5] هێڵنج(La Nausée)  ڕۆمانێکی ژان پۆڵ سارتەرە (١٩٣٨)، تێیدا کارەکتەری سەرەکی هەست بە جۆرە بێز و دڵتێکچوونێکی فیزیکی بەرانبەر بە بوون و دەوروبەرەکەی ده‌كات، کە ئەمە هێمایە بۆ هەستکردن بە بێمانایی و ئەو فشارەی کە جیهانی دەرەوە دەیخاتە سەر تاک.

[6] سیاسەتی بێدەنگی لە شیعرەکانی ئەلیزابێس بیشۆپ (Elizabeth Bishop)دا یەکێکە لە دیارترین ڕەهەندە هونەری و فەلسەفییەکانی کە لە ئەدەبیاتی سەدەی بیستەمدا پێگەیەکی تایبەتی پێ بەخشیوە. بیشۆپ بە پێچەوانەی هاوچەرخەکانی (وەک ڕۆبێرت لۆوێڵ)، پەنای بۆ ڕاشکاوییەکی زیاد لە پێویست یان “شیعری ددانپێدانان” نەدەبرد، ئه‌و بێدەنگیی وەک ئامرازێکی گوزارشتکردن بەکار دەهێنا بۆ نیشاندانی ئەو شتانەی کە لە توانای زماندا نین بیانڵێت. ئەم بێدەنگییە لە لای ئەو، لە ڕێگەی بەکارهێنانی “سپیایی” لە نێوان دێڕەکان، وەسفی وردی شتە مادییەکان و خۆلادان لە دەربڕینی ڕاستەوخۆی سۆزه‌كیدا دەردەکەوێت؛ بە جۆرێک کە خوێنەر لە پشت ئەو وەسفە سارد و بێدەنگانەوە، هەست بە قووڵییەکی گەورە لە تەنیایی، غەریبی و ونبوون دەکات. بێدەنگی لای بیشۆپ تەنیا نەبوونی دەنگ نییە، له‌ڕاستیدا جۆرێکە لە پاراستنی مەودای نێوان “من”ی شاعیر و جیهانی دەرەوە، کە تێیدا مانا لە ڕێگەی “نەگوتراوەکان”ەوە چڕ دەبێتەوە. ئەم تەکنيکە وای کردووە شیعرەکانی هەمیشە جۆرێک لە شکۆمەندی و نهێنییان تێدا بمێنێتەوە، کە تێیدا بێدەنگی دەبێتە زمانێکی هاوتەریب بۆ گوزارشتکردن لەو ئازارانەی کە قەبارەیان لە وشە گەورەترە.

[7] “سه‌گی سپی (Chien blanc) ڕۆمانێكی نیمچه‌ژیاننامه‌یی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی ڕۆمان گارییه‌ (١٩٧٠). ده‌قه‌كه‌‌ باس لە سه‌گێكی دۆزراوه‌ ده‌كات كه‌ به‌وه‌ ڕاهێنراوه‌ ته‌نیا هێرش بكاته‌ سه‌ر “ڕه‌شپێسته‌كان”. ڕۆمانه‌كه‌ وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌كی توند له‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ئه‌مریكا له‌ ساڵانی شه‌سته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ ڕووی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه‌، زۆرجار وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌قانه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ كه‌ “كێشه‌یه‌كی گشتی” باس ده‌كه‌ن (وەک ڕەگەزپەرستی یان سەرکوت)، به‌ڵام ته‌نیا له‌ گۆشه‌نیگایه‌كی دیاریكراوەوە (پیاوی سپیپێستی ڕۆشنبیر) ده‌یبینن. لێره‌دا ڕه‌خنه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوربانییه‌ ڕاسته‌قینه‌كان (ڕه‌شپێسته‌كان) له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا وه‌ك “بابەت” و “سێبه‌ر” ده‌رده‌كه‌ون، نه‌ك وه‌ك “بکەر” یان کارەکتەری خاوەن دەنگ، ڕێك وه‌ك ئه‌و نائاماده‌یییه‌ی ژنان یان چینه‌كانی خوارتر كه‌ لە “وێڵی”دا تێبینی دەکرێت.

[8] ئەم خوێندنەوەیە پشت بە تێڕوانینە تیۆرییەکانی ئێڤ کۆسۆفسکی سێجویک (Eve Kosofsky Sedgwick) دەبەستێت، بەتایبەت لە کتێبەکەیدا Between Men (1985)، کە تێیدا چەمکی “كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی هاوڕه‌گه‌زانه”‌ (Homosociality) بۆ شیکردنەوەی ئەو پەیوەندییە سۆزه‌كی و کۆمەڵایەتییە نێوانکەسییانە بەکار دەهێنێت کە لە نێوان پیاواندا دروست دەبن. سێجویک ئاماژە بەوە دەکات کە “دڵسۆزیی قووڵی نێرینه‌‌” (Male Intimacy) لە چوارچێوەیەکدا کار دەکات کە تێیدا هاوڕێیەتیی قووڵ، متمانە و هاوپەیمانیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە نێوان پیاواندا بەهێز دەبێت، بەبێ ئەوەی لایەنە سێکسییەکە بگرێتەوە. ئەم پەیوەندییانە زۆرجار لە ڕێگەی “سێگۆشەی ئارەزوو” و نێوەندگیریی ڕەگەزی بەرامبەرەوە جێگیر دەبن، کە تێیدا نزیکایەتیی نێرینە دەبێتە ئامرازێک بۆ پاراستنی پێکهاتە و دەسەڵاتی پیاوانە لە ناو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

[9] چەمکی The Double/Doppelgänger)) لە ئەدەبیات و دەروونشیکاریدا ئاماژەیە بۆ دەرکەوتنی “پاشکۆیەکی نادیار” یان سێبەرێکی مرۆڤ کە هاوشێوەی خۆیەتی. لای ئۆتۆ ڕانک (Otto Rank)، دووانەکە لە بنەڕەتدا وەک میکانیزمێکی بەرگریی دەروونی بەرامبەر بە “مەرگ” و بۆ پاراستنی نەمریی ڕۆح سەری هەڵداوە، بەڵام دواتر لە ئەدەبیاتی مۆدێرندا وەک نیشانەیەکی شووم و ترسناک گۆڕاوە. فرۆید لە تیۆریی “نامۆ و ترسناک”دا، ئەم دیاردەیە وەک جۆرێک لە “دانه‌پاڵ” دەبینێت؛ تێیدا تاک لایەنە تاریک و کپکراوەکانی ناوەوەی خۆی کە “من”ی فه‌رمی ڕەتیان دەکاتەوە، لە قاڵبی کەسێکی تردا لە دەرەوەی خۆی دەبینێتەوە. ئەمە دەبێتە هۆی تێکچوونی سنووری نێوان “خۆ” و “ئەوی تر”، و زۆرجار لە دەقە ئەدەبییەکاندا وەک ململانێیەکی توندی نێوان ئاوه‌ز و ڕه‌مه‌ك، یان چاکە و خراپە ڕەنگ دەداتەوە کە تێیدا “دووانەکە” دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ناسنامە و سەقامگیریی تاک.

[10] تیۆریی چیای سەهۆڵین (Iceberg Theory) لە ئەدەبیاتی نوێدا بە “تیۆری لادان” یان /هونەری سڕینەوە” (Theory of Omission)  دەناسرێت، کە نووسەری ئەمریکی ئێرنێست هەمینگوەی (Ernest Hemingway) داهێنەریەتی. بنەمای ئەم تیۆرییە لەسەر ئەوە بونیاد نراوە کە دەق دەبێت تەنیا لووتکەی ڕووداوەکان و هەستەکان (هاوشێوەی یەک لەسەر هەشتی چیایه‌كی سه‌هۆڵین کە بە سەر ئاوەوە دیارە) نیشان بدات، و قورسایی و مانای ڕاستەقینەی چیرۆکەکە (حەوت بەشەکەی تری چیاکە) لە ژێر ڕووبەری وشەکان و لە ناو بێدەنگییەکاندا بشارێتەوە. هەمینگوەی پێی وایە کاتێک نووسەر بە وردی لەو بەشە ونبووە تێدەگات و دواتر لای دەبات، خوێنەر بە شێوەیەکی ڕه‌مه‌كی هەست بە قورساییی ئەو “نەگوتراوانە” دەکات و کاریگەریی دەقەکە قووڵتر دەبێتەوە.

[11] نامە بۆ باوک (Brief an den Vater) نامەیەکی درێژی ژیاننامەیی و شیکارییە کە نووسەری چیکی فرانز کافکا (Franz Kafka) لە تشرینی دووەمی ساڵی 1919دا بۆ باوکی (هێرمان کافکا) نووسیویەتی. ئەم دەقە بە یەکێک لە گرنگترین بەڵگەنامە دەروونی و ئەدەبییەکان دادەنرێت بۆ تێگەیشتن لە جیهانی کافکا، کە تێیدا بە زمانێکی ڕەخنەیی و پڕ لە ئێش باس لە پەیوەندییە ئاڵۆز و پڕ لە ترسەکەی لەگەڵ باوکە دەسەڵاتدارەکەیدا دەکات. کافکا لەم نامەیەدا شیکاریی ئەوە دەکات کە چۆن سێبەر و هەژموونی باوکی بووەتە هۆی دروستبوونی هەستی تاوانبارێتی و کەمته‌رخەمی لە ناخیدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر تێکڕای بەرهەمە ئەدەبییەکانی تری هەبووە.

The post ئەو “تۆ”یه‌ی کە “من”م یا “من”نیم؟ appeared first on ژنەفتن.

گێڕانەوەی برین، برینی گێڕانەوە
پێشەکی

ئەدەبیات، زیاتر لەوەی ڕەنگدانەوەی جیهان بێت، ڕێگەیەکە بۆ ئافراندنه‌وه‌ی جیهان؛ جیهانێک کە هاوکات، واقیعی، دەروونی، سیمبۆلیک، مێژوویی و زمانییە. لەم نێوانەدا، گێڕانەوەی چیرۆک بە تایبەتی چیرۆكی درێژ، ئەو دەرفەتە فەراهەم دەکات کە ئەزموونەکانی مرۆڤ لە قووڵترین توێژەکانی بوونیدا پیشان بدرێن؛ بە تایبەتی کاتێک دەق لە فۆڕمە ئاسایییەکان تێدەپەڕێت و دەچێتە ناو قەڵەمڕەوی برینی دەروونی، تێكشاندنی زمانی، قەیرانی ناسنامە و یادەوەرییه‌ سانسۆرکراوەکانه‌وه‌. نۆڤلێتی “میاو”[1] ڕێك لە هەمان ئەو قەڵەمڕەوەدا هەناسە دەدات: دەقێکی چەندتوێژ، تاریک، بریندار و به‌رخۆده‌ر، کە نەک تەنیا لە ئاستی گێڕانەوەدا، بەڵکوو لە ژێر پێکهاتەی خۆیدا، خوێنەر بەرەو ئاڵنگارییه‌كی بوونخوازانه‌، کولتووری، دەروونی و سیاسی بانگهێشت دەکات.

لەم نێوه‌نده‌دا، ناونیشانی “گێڕانەوەی برین، برینی گێڕانەوە” نیشاندەری دوو ڕووی بنەڕەتیی بەرهەمەکەیە: لەلایەکەوە، نۆڤلێته‌كه‌ برینێک ده‌گێڕێته‌وه‌ ـ برینی کەسی، کۆمەڵایەتی، مێژوویی و دەروونی— لە لایەکی دیکەشه‌وە، خودی گێڕانەوە له‌م ده‌قه‌دا وەک پێکهاتەیەکی زمانی و فۆڕمی، بریندار، ناتەواو و لێكپچڕاو ده‌رده‌كه‌وێت. ئەم دژیه‌كی و هاویه‌كییه‌، شێوه‌ به‌ بناغەی شیکردنەوەکەمان دەدات: “گێڕانەوەی برین” لە هه‌ناوی «برینی گێڕانەوە”دا. چوونكه‌ هەر وشەیەک، هەر وچانێک، هەر بێدەنگییەک لەم دەقەدا هەڵگری جۆرێک لە ئازار، نكۆڵیكردن، یان فره‌زمانییه‌؛ وەک ئەوەی زمان ئامرازێك نه‌بێت بۆ نواندنه‌وه‌، بەڵکوو خودی خۆی وەک شوێنێك بێت بۆ قەیرانێك.

بۆیە، ده‌توانرێت ئه‌م شیکردنەوەیه‌ به‌ “خوێندنەوەیەکی پاشگێڕانەوەیی”(post-narrative)  دابنرێت؛ شیکردنەوەیەک کە گێڕانەوە، نه‌ك وەک کارێکی سه‌پێنراو و جێگیر، بەڵکوو وه‌ك كرده‌یه‌كی پرۆبلێماتیک، داڕوخاو و لەرزۆک لەبەرچاو دەگرێت. لەم خوێندنەوەیەدا، ئامانج گەڕاندنەوەی مانای لەدەستچوو نییه‌، له‌ ڕاستیدا ئامانج، ڕووبەڕووبوونەوەیه‌ لەگەڵ لێكپچڕانه‌ پێكهێنه‌ره‌كان، بێدەنگییه‌ ڕیشه‌كه‌نكراوه‌كان و زمانگرتنه‌ دەروونییەکاندا. “میاو” لەم خوێندنەوەیەدا، ئیتر تەنیا چیرۆکێک نییە له‌بارەی کەسێک یان دۆخێکه‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قێكه‌ خودی گێڕانەوە وەک مەیدانی ناکۆکی زمانی، دەروونی و مێژوویی ده‌خاته‌وه‌ ڕوو؛ دەقێک کە به‌ته‌نیا ناگێڕێته‌وه‌، بەڵکوو گێڕانەوە ده‌خاته‌ بەردەم سووانه‌وه‌، تا لە هه‌ناوی هەمان ئەم سووانه‌دا، دەرفەتێک بۆ بیرکردنەوە لە بوون و زمان بڕه‌خسێت.

ئەم سیسته‌می پاشگێڕانەوەیییە لە “میاو”دا، لە ڕەخنەیه‌كی ئەدەبی سه‌رتره‌؛ ئەمە پرۆژەیەکی جوانیناسانەیە، کە پرسیاری بنه‌ڕه‌تی لە سەر ئەرکی ئەدەبیات لە سەردەمی ئێمەدا ده‌خاته‌ ڕوو. کاتێک زمانە نەریتییەکانی دەسەڵات، سیاسه‌ت و کولتوور لە قەیراندان، ئەدەبیات چۆن دەتوانێت وه‌ك دەنگێکی ڕاستگۆ بمێنێتەوە؟ وەڵامی نۆڤلێتی “میاو” ئەوەیە کە بە تێکدانی خۆی، بە ئاشکراکردنی برینەکانی خۆی، بە ڕەتکردنەوەی هەموو شێوەکانی دڵنیایی، دەتوانێت بگاتە ڕاستییەکی نوێ ـ ڕاستیی برین، ڕاستیی ژان و ڕاستی بێدەنگی.

هه‌ربۆیه‌، “میاو” تەنیا چیرۆكێك نییه‌، بەڵکوو مانیفێستێکی جوانیناسانەیە بۆ ڕۆڵی نوێی ئەدەبیات لە جیهانی پۆستمۆدێرندا؛ جیهانێک کە تێیدا مانا پارچەپارچەیە، ناسنامە لەرزۆکە و زمان لە قەیراندایە. لەم ڕووەوە، “برینی گێڕانەوە” لە “میاو”دا ته‌نیا نیشانەی شکست نییه‌؛ نیشانەی ئازاییشه‌ ـ ئازایی بەرەنگاربوونەوەی زمان لەگەڵ سنوورەکانی خۆیدا، ئازایی ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی دەرفەتە نوێیه‌کان لە ناو داڕووخانی کۆندا.

ئه‌م نۆڤلێته‌ی جێگر به‌خیتار، چیرۆکی تێكشكانه‌، به‌ڵام ئه‌م تێكشكانه‌ گێڕانەوەیی یان تەکنیکی نییه‌، بەڵکوو شکانی جیهان، شکانی مانا، شکانی پەیوەندی و شکانی زمانه‌. لەم بەرهەمەدا، ئێمە لەگەڵ جۆرێک لە “ئەدەبیاتی شکست”دا ڕووبەڕووین، کە وەک دەرفەتی بەرەنگاری، بیرکردنەوە و پێناسەکردنه‌وه‌ی ئەزموونەکانی مرۆڤ دەردەکەوێت. لە “میاو”دا، جەستە ته‌نیا هەڵگری ئارەزوو نییه‌، له‌ هه‌مان كاتدا گۆڕه‌پانی جەنگە؛ زمان، ته‌نیا ئامرازی پەیوەندی نییه‌، گۆڕه‌پانی زمانگرتن‌، دووبارەبوونەوە و بێده‌نگیشه‌؛ یادەوەرییش، ته‌نیا شوێنی یادهێنانەوە نییه‌، له‌ ڕاستیدا خۆڵەمێشی لەبیرچوونه‌وه‌ و سانسۆرە. ئەم نۆڤلێته‌ بە تێکدانی پله‌به‌پله‌ی گونجانه‌ کەسێتی، کاتی و زمانییه‌كان، دەگاتە ئافراندنی دەقێک، کە به‌ر له‌وه‌ی گێڕەره‌وه‌ بێت، خودی گێڕانەوەیە؛ واته‌ له‌بریی ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئاوێنەی واقیعییەت، ئافرێنه‌ری ڕاستییەکی نوێیه‌ لە دڵی کەلاوەکانی واقیعییەتەوە.

لە زەمینەیەكی وه‌هادا، ناتوانرێ به‌تەنیا لە ڕوانگەی نەریتی ڕەخنەی ئەدەبییەوە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نۆڤلێته‌دا بكرێت. چونكه‌ ئەم دەقە پێویستی بە ئامرازی تیۆری و شیکاریی فره‌چه‌شن و پێشکەوتووە؛ لە ڕەخنەی بونیادخوازییه‌وه‌ بگره،‌ کە پەیوەندییەکانی ناوەوەی پارچەکانی دەق لەبەرچاو دەگرێت، تا ڕێبازه‌كانی پاش بونیادخوازی، کە جه‌خت له‌ نەبوونی یەکگرتوویی، لێكپچڕان و چەندكاره‌كته‌ری و فره‌مانایی (polyvalence)  لە دەقدا دەکەنەوە. لە تیۆرییە دەروونشیکارییەکانه‌وه بگره‌‌، بە تایبەتی ئەوەی لە فرۆید، لاکان و کریستێڤاوە فێر بووین له‌بارەی نه‌ست، ئۆبژەی ئاره‌زوو و زمانی برینداره‌وه‌؛ تا شیکردنەوە فێمینیستییەکان کە جەستە، ڕەگەز و ئارەزوو وەک بوارەکانی زەوتکردن و بەرەنگاری لە ناوەندی سەرنجدا دادەنێن. لە پاڵ ئەمانەوە، ڕەخنەی پاشئیمپریالیستی و کولتووری، بە تایبەتی لە به‌ستێنی زمان و ناسنامەی کوردیدا، دەرفەتی زۆرتر بۆ کۆدشکاندنی گێڕانەوەكه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت.

له‌به‌ر ئه‌مه‌،‌ ئەم نووسینە هەوڵی داوە بە پشتبەستن بەم سیستەمە تیۆرییه‌ جۆراوجۆر و ئاڵۆزانە، خوێندنەوەیەکی هەمەلایەنە، ورد و چەندتوێژ له‌باره‌ی نۆڤلێتی “میاو”ی جێگر به‌ختیاره‌‌وه‌ بخاته‌ ڕوو. هه‌ربۆیە، پێکهاتەی ئەم ڕەخنەیە لەسەر حەوت تەوەری سەرەکی دامەزراوە: پێکهاتە و گێڕانەوە، کەسایەتییەکان، شێواز و زمان، بابەتمه‌ندی (تێماتیك)، زەمینەسازی مێژوویی و کولتووری، چەمکی ده‌ئقاوێزان و له‌ كۆتاییشدا به‌ره‌نجامێك. هەر یەکێک لەم بەشانەش، بە دیدێكی شیکاری و بە سوودوەرگرتن لە دەستەواژە تەکنیکییەکان (لە كه‌وانه‌دا بە زمانی فڕەنسی) نووسراون، تا هاوكات له‌گه‌ڵ ڕامان له‌ ده‌قه‌كه‌، لە ئاستێکی بەرزتردا، خوێندنەوە، لێکدانەوە و ئه‌فراندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

ڕووبەرگی ڕۆمانی “میاو”، جێگر بەختیار، هه‌ولێر: ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی مه‌م و زین، 2025.

له ‌سایه‌ی ئه‌م تێڕوانینه‌ ڕه‌خنه‌یییه‌دا، له ‌درێژەدا دەیبینینەوە كه‌ “میاو” به‌ته‌نیا بەرهەمێک نییه‌ بۆ خوێندنەوە، بەڵکوو فەزایەکه‌ بۆ ژیان و ئەزموونکردنی سنوورەکانی تێگەیشتن. به‌جۆرێك لە ڕێگەی وشەکانیەوە، ئازارە زەوتکراوەکان، برینە مێژوویییەکان و بێدەنگییە کۆنەکان دێنه‌ گۆ و به‌رده‌نگ بەرەو جیهانێک ڕادەکێشن، کە تێیدا، گێڕانەوە بێجگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ ئامرازێک بۆ هەڵاتن لە واقیعیەت، هه‌روه‌ها ده‌شبێته‌ ئامرازی دۆزینەوە، ئاشکراکردن و ڕاگرتن لە بەرامبەر ئه‌و واقیعیه‌ته‌دا. له‌ كۆتاییدا ده‌بێ بڵێم كه‌ ئەم پێشەکییە، بانگهێشتێکە بۆ چوونە ناو دڵی ئەم جیهانە ئاڵۆز، بریندار و گڕگرتووه‌وە.

نابه‌رده‌وامی و لێكپچڕان‌‌: پێكهاته‌ی ناجێگیر و ناكرده‌یی له‌ گێڕانه‌وه‌دا‌

نۆڤلێتی “میاو” وەک گێڕانەوەیەکی داڕمانی ناوەوە، خاوەنی پێکهاتە (structure)یه‌كه‌،‌ کە بێجگه‌ له‌وه‌ی بە مەبەست، لە نەخشە کلاسیکییەکان و سیسته‌مه‌ نەریتییەکان دابڕاوە، له‌ هه‌مان كاتدا بە شێوەیەکی ڕیشه‌یی‌ دەیاننووسێتەوە و ده‌یانخاته‌وه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. ئەم گێڕانەوە چەندچینییە، بە ئاگایییەوە گونجان و یه‌كگرتوویی ده‌قه‌كه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت و بە هەڵبژاردنی شێوازی شه‌پۆلی هۆش، به‌رده‌نگ فڕێ ده‌داته‌ قووڵاییی دەروونی شێواو و زه‌ینی پارچەپارچەبووی کەسایەتیی سەرەکییه‌وه‌. لەم گێڕانەوەیەدا، کات نە هێڵه‌كی (linéaire)یه‌ و نە تەنانەت بازنەیی (circulaire)؛ بەڵکوو ته‌پۆڵكه‌یه‌كه‌ لە ساتە په‌رتوبڵاوه‌كان و بیرخه‌ره‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان، ترس، خەیاڵ، تراوماکانی منداڵی و وەسوه‌سەکانی مێشک‌، کە لە جیاتی په‌ره‌دان به‌ چیرۆكه‌كه‌‌، كه‌ڵه‌كه‌بوونی دەروونی دروست دەکەن.

نۆڤلێتی “میاو” دەبێت وەک دەقێک دابنرێت کە به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵته‌كێنه‌ر‌ ڕووبه‌ڕووی گێڕانەوەی کلاسیک ده‌بێته‌وه‌ و بە سوودوەرگرتن لە ستراتیژییە ئاڵۆزەکانی گێڕانەوە، پێکهاتەیەک ده‌خاته‌ به‌رده‌ممان کە هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دەربڕی ناوەرۆکه‌ ده‌روونشێواوه‌كه‌ی چیرۆكه‌كه‌یه‌، خودی پێکهاتەكه‌، هەڵگری دەروونشێواوی لێكپچڕانیشە. وه‌ك گوتمان، گێڕانەوە لەم چیرۆکەدا نە هێڵه‌کی، نە هۆکارەیی ـ کاته‌كی (chronologique-causale) یە، گێڕانه‌وه‌ لێره‌دا لەسەر لۆژیکی نابه‌رده‌وامی (discontinuité) و كه‌موكورتی لەبه‌دوایه‌كداهاتنی گێڕانه‌وه‌ بونیات نراوه‌؛ واته‌ سیسته‌مێك کە خۆی لە ناو ئاژاوەدا ده‌پارێزێت.

گۆشه‌نیگا لەم نۆڤلێته‌دا بەزۆری یەکەم کەسە، بەڵام ئەم یەکەم کەسە، لە زۆرێك لە ساتەکاندا دەبێتە سوژەیەکی ناجێگیر، کە سنوورەکانی نێوان “منی گێڕەره‌وه‌” (je narratif) و “منی ڕووداوەیی” (je événementiel)  لەناو دەبات. لێرەدا لەگەڵ شێوەیەکی تایبەتی لە “مۆنۆلۆگی ناوەكیی بریندار”دا ڕووبەڕووین، کە گێڕانەوە لە ئاستی واقیعگەرایانەوە بەرەو ئاستێکی دیارده‌ناسانه‌ و زمانی بەرز دەکاتەوە. گێڕەره‌وه لێره‌دا‌، ڕاپۆرتەری واقیعیەت نییه‌، بەڵکوو جەستەیەکی بریندارە، کە لە گەڕان بەدوای مانادا، وشە بە وشە پێش دەچێت و هاوکات لەگەڵ گێڕانەوەدا، خۆی دروست دەکاتەوە.

گێڕەره‌وه‌ی یەکەم کەس، کە هەندێک جار بە شێوەیەکی هه‌ستپێنه‌كراو لەگەڵ سێیەم کەسی ده‌روونیبوو (intériorisée)دا تێکەڵ دەبێت، دەبێتە ئامرازی نمایشکردنه‌وه‌ی دەروونشێواوی و قەیرانی ناسنامە. ئەم سنوورده‌ستنیشانكردنه‌ ناڕوونه‌ش لە نێوان جێناوی یەکەم و سێیەمدا، ڕەنگدانەوەیەکە لە كه‌لێنی بوونناسانه‌ی خۆئاگایییه‌ تاکەکەسییەکەی گێڕەره‌وه‌دا؛ كه‌لێنێك کە لە نێوان تێگەیشتن و نمایشکردنه‌وه‌دا، لە نێوان جەستە و زماندا، لە نێوان یادەوەری و واقیعیه‌تدا درزی بردووه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌ڕووخێت.

گۆشه‌نیگا لە “میاو”دا بە شێوەیەکی ڕیشه‌یی ناجێگیر و بزۆكه‌. گێڕانەوە لە دۆخی بەردەوامترینی گواستنەوەدایە لە نێوان ڕاستی و خەیاڵ، یادەوەری و وه‌هم و ئێستا و ڕابردوودا. هیچ دڵنیایییەک لە گێڕانەوەدا بوونی نییە؛ ئەوەی دەرکەوتووە، لەرزینه‌ لە پێکهاتەی تێگەیشتنی کەسایەتی و داڕووخانی سنوورەکانی نمایشکردنەوه‌دا. ئەم شێوازە، ئەزموونێکی ئەدەبیی وا ده‌سته‌به‌ر دەکات، کە لە یاسا و ڕێسا کلاسیکییه‌كان خۆی به‌دوور ده‌گرێت و دەچێتە ناو بواری ناپارێزراوی ئەدەبیاتی پاشپێكهاته‌خوازانه‌ و دەروونشیکارانه‌وه‌؛ شوێنێک کە گێڕانەوە ئیتر هەڵگری ڕاستی نییه‌، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی داڕووخانی ڕاستییە لە مێشکی سوژەی قەیرانمه‌نددا.

لە ئاستی ڕێکخستنی کاتیدا، “میاو” بە ئاشکرا لە لۆژیکی هێڵه‌کیی نابه‌رده‌وام جیا دەبێتەوە و دەچێتە ناو پێکهاتەی ناهێڵه‌کی(structure non-linéaire) یه‌وه‌. گێڕانەوە بە پاشگه‌ڕانه‌وه‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كان و پێشچوونه‌ ناتەواوەکان، به‌ جێگیری نامێنێتەوە. کات، پارچەپارچە، شکاو و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌ و لەبری ئەوەی ئامرازی دەربڕینی ڕووداوەکان بێت، ئامرازێکە بۆ دروستکردنەوەی دەروونی گێڕەره‌وه‌. لەم کاتە تێكشكاوه‌دا، ڕابردوو و ئێستا تێکەڵ دەبن و سنوورەکانی نێوان یادەوەری و ڕووداو ده‌ڕووخێن؛ بەجۆرێک کە گێڕانەوە به‌درێژاییی چیرۆكه‌كه‌، زیاتر گێڕانەوەیه‌كی خەونه‌كی(récit onirique) یە تا باسكردنی ژیانێك.

ته‌كنیكێكی سه‌رنجڕاكیش لای نووسه‌ری ئه‌م ده‌قه‌، سڕینەوەی به‌مه‌به‌ست‌ و شکستی ئاگامه‌ندانه‌یه‌ لە گێڕانەوەدا. جێگر به‌ختیار، چه‌ندین جار گێڕانەوە به‌ ناتەواوی جێ دەهێڵێت، لە گوتن دەوەستێت، یان دەگەڕێتەوە بۆ خاڵێک کە پێشتر تێیدا بووە. ئەم دووبارەبوونەوە شێوه‌ دڕدۆنگییه‌ لەلایەکەوە نیشانەی به‌ركه‌وتنی زیانی دەروونیی به‌ گێڕەرە و لەلایەکی دیکەوە، ته‌کنیکێکه‌ بۆ ڕەتکردنەوەی گێڕانەوەیه‌كی دڵنیا و جێگیر. گێڕەره‌وه‌، لەجیاتی ئەوەی لە ڕێگای هۆکارەوە بەرەو مانا بجووڵێت، بەردەوام تووشی خولانه‌وه‌یه‌ك دەبێت، کە نە دەگاته‌ بەردەوامی و نە ده‌بێته‌ لێكپچڕانێكی ته‌واو.

لایه‌نێكی تری پێکهاتەی گێڕانەوەی ئه‌م نۆڤلێته‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژواریی نێوان به‌دەنگهاتن و بێدەنگییە. چیرۆکه‌كه‌ پڕە لە شوێنانێک کە گێڕەره‌وه‌ دەگاتە لێواری گوتن، بەڵام دەگەڕێتەوە، بێدەنگ دەبێت، یان بە دركه‌ و ئاماژەوە لێی تێدەپەڕێت. ئەم گێڕانەوەیه‌ی بێدەنگی‌(narration du silence) یه‌ نیشانەی بێتوانایی نییه‌، بەڵکوو هەڵبژاردنێکی جوانیناسانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کاری نەکرده‌ی زمانیدا؛ واتە کارگه‌لێكی وەک ئازار، شەهوەت، ترس و گوناھ کە ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بگێڕدرێنەوە.

لە ئاستی فۆڕمیدا، نۆڤلێتی “میاو” فۆڕمێكی گێڕانەوەی داخراوی نییە، له‌ ڕاستیدا گێڕانەوەیەکی کراوە و دینامیكیی هەیە، کە ڕێگە بە خوێنەر دەدات بۆ دەستتێوەردان، لێکدانەوە و دروستکردنەوەی گێڕانه‌وه‌. ئەم فۆڕمە، پێکهاتەیه‌كی پۆستمۆدێردنی گێڕانەوە وه‌بیر دێنێته‌وه‌؛ واته‌ شوێنێک کە گێڕانەوە نەک تەنیا لە وشەکاندا، بەڵکوو لە بۆشایییەكان، لێبڕینەکان و به‌رهه‌مه‌ نەنووسراوەکانیشدا ئامادەیە.

بەڵام توێژێكی قووڵتر، کە شیکردنەوەی پێکهاتەی گێڕانەوەی “میاو” ده‌كاته‌ شتێكی پێویست، پەیوەندیی گێڕانەوە لەگەڵ لێكپچڕانه‌‌ جوانیناسانه‌كان و كه‌لێنه‌ مانایییەکانە. ئێمە لەم چیرۆکەدا لەگەڵ جۆرێک لە “گێڕانەوەی داڕووخاو”دا ڕووبەڕووین كه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی چیرۆكێك به‌ به‌ڵگه‌ و لۆژیك بگێڕێته‌وه‌، خودی هه‌مان ڕێڕه‌وی چیرۆكه‌كه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و لۆژیكه‌كه‌ی لێ تێك ده‌دات. له‌ هەر شوێنێکدا کە چاوەڕوانی پەیوەندییەکی گێڕانەوەیی یان كردنه‌وه‌ی گرێیه‌ك دەکەین، تووشی ڕۆچوون لە وردەکاریی دڕدۆنگییانه‌‌، گەڕانەوە بۆ یادەوەرییەکی لاوه‌كی یان كه‌لێنی فۆڕمی دەبینه‌وه‌، کە مەبەست لێی بێده‌نگبوون، ڕامان و داڕووخانە.

گێڕانەوە لە “میاو”دا دیاردەیەکە، کە هاوکات لە باری پەرەسەندن و لە باری ڕەتکردنەوەشدایە؛ ئەم دووانه‌ییبوونه‌ دەتوانرێت به‌ جۆرێک بە “دژەگێڕانەوەخوازیی پێکهاتەیی” ناوببرێت

جگە لەوەش، گێڕانەوە لە “میاو”دا دیاردەیەکە، کە هاوکات لە باری پەرەسەندن و لە باری ڕەتکردنەوەشدایە؛ ئەم دووانه‌ییبوونه‌ دەتوانرێت به‌ جۆرێک بە “دژەگێڕانەوەخوازیی پێکهاتەیی”  (anti-narrativité structurelle)  ناوببرێت، کە گێڕانەوە تێیدا جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك شێوەی گواستنەوەی ئەزموونیش ده‌رده‌كه‌وێت؛ له‌ هه‌مان كاتدا وەک گۆڕه‌پانی ناکۆکیی نێوان یادەوەری، لەبیرچوونه‌وه‌، ترس و وشە شکستخواردووەکانیش خۆی پیشان دەدات.

بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ پێکهاتە و گێڕانەوە لە نۆڤلێتی “میاو”دا خۆیان بوونەتە پرسیارێک له‌بارەی توانای گێڕانەوەوه‌. ئەم دەقە، بەدوای حیکایەتخوانی و گونجانی مانایییه‌وه‌ نییه‌، بەڵکوو بەدوای ئاشکراکردنەوه‌یه‌: ئاشکراکردنی بێپەنایی زمان، ڕیشه‌كێشكردنی گێڕەره‌وه‌ و نابه‌رده‌وامیی بنەڕەتی نێوان ئەزموون و دەربڕین. لەم ئاشکراکردنەشدا، “میاو” دەبێتە دەقێک، کە هه‌م ده‌گێڕێته‌وه‌ و هه‌م گێڕانەوەش دەنووسێتەوە؛ ئه‌مه‌ش بۆ پیشاندانی برینی مانایه، نه‌ك دروستکردنی مانا‌.

بە گشتی، پێکهاتەی چیرۆکه‌كه‌ بە دووری لە گێڕانەوەی هێڵه‌كی و بە بەکارهێنانی فێڵەکانی چنینی تاكپارچه‌یی، تاکوێژیی ناوەكی، گەڕانەوە به‌رده‌وامه‌كانی کات، دووبارەکردنەوەی وشە سەرەکییەکان و تێكشكانه‌ به‌دوای یه‌كه‌كانی گۆشه‌نیگا، جۆرێک لە “نووسین لە سنوور” دروست دەکات، کە ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئەزموونی ژیاوی سوژەیەکی لاکەوتە و په‌راوێزی، دەروونشێواو و تراوماتیزەکراو لە به‌ستێنی زمانێکی نادڵنیا و نائارامه‌‌.

کارەکتەر یان برین؟: ئارشیتێكتی برینە دەروونییەکان و داڕمانی من لە گێڕانەوەدا

“میاو” لە ناوکەی خۆیه‌وه‌، گێڕانەوەیەکە لە داڕوخانی کەسایەتیی مرۆیی لە بەرامبەر كه‌ڵه‌كه‌بوونی یادەوەریی لەبیرنەکراو و قەیرانە چارەسەرنەکراوەکاندا. کەسایەتیی سەرەکی، پیاوێکە لەنێو دۆخێكی دەروونیی دژواردا، گیری به‌ده‌ست تێکچوونی دووجه‌مسه‌ری (trouble bipolaire) و پارانۆییده‌وه‌ خواردووه‌، کە هەموو کردار، تێگەیشتن و تەنانەت یادەوەرییەکانیشی لە به‌ستێنێكی دەروونشێواوانه‌ی درێژخایه‌ندا (psychose chronique)دا ڕەنگی داوه‌ته‌وه‌. ئەو به‌رجه‌سته‌بووی خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی برینداره،‌ کە لە سەردەمی منداڵیی خۆیدا بە ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایک و باوک، سوودلێبینی خراپی سێکسی، میزبه‌خۆداكردنی شه‌وانه‌، سووکایەتی جەستەیی و دەروونی و توندوتیژییه‌كانی ماڵەوە، هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی هاوڕێكانی قوتابخانه‌ و زانكۆ، شێوه‌ی خۆی وه‌رگرتووه‌ و هەرگیز دەرفەتێكی بۆ بونیادنانەوە نەبووە.

شیکردنەوەی دەروونشیکارییانه‌ی ئه‌م کەسایەتییه‌ ئه‌وه‌ دەردەخات، کە مێشکی بە توندی سەرقاڵی پیشاندانه‌وه‌ی نه‌ستی سه‌ركوتکراوە. ئەوەی لە گێڕانەوەكه‌دا دەردەکەوێت، ئاوێنەی واقیعییه‌تێكی دەرەكی نییه‌، بەڵکوو ڕەنگدانەوەیەکی سیمبۆلیكی منی ناوه‌كیی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌. پەیوەندی ئەو لەگەڵ ژناندا – بەتایبەتی کەسایەتییەکانی وەک ئەسرین، نەشمیل، مامۆستا چنار، دایک و تەنانەت هاوسەری پێشوو – لە قاڵبی کرده‌وه‌گه‌لێكی نێوان خۆشەویستی و توندوتیژی، ئارەزوو و ڕق، پەرستن و ترس و نزیکایەتی و تەنیاییدا دەردەکەوێت. ئەم ژنانە، لە ڕاستیدا، بێجگه‌ له‌وه‌ی سوژەی سەربەخۆن، له‌ هه‌مان كاتدا “پارچەكانی دەروون”ی کەسایەتیی سەرەکین، به‌جۆرێ کە هەریەکەیان ده‌ركه‌وتنی یەکێک لە قەیرانە چارەسەرنەکراوەکانی ئەون.

کەسایەتیی ئەسرین، دەتوانرێت وەک ڕەنگدانەوەی پێداویستی بۆ ڕزگاری و نزیکایەتیی سۆزداری ببینرێت، ئه‌مه‌ لە کاتێكدایه‌، نەشمیل بە جەستە منداڵانەکەیه‌وه‌، برینی قووڵی سه‌ركوتکردنی ئارەزووی سێکسی و ده‌ستدرێژیی شاراوە بیری مرۆڤ ده‌خاته‌وه‌. دایک، دووالیزمێكی ئاڵۆزە: لەلایەکەوە هێمای خۆشەویستیی سەرەتایی و پەناگای منداڵانەیە و لەلایەکی دیکەوە دەبێتە ئۆبژەیەکی سێکسی و توخمی خیانەت، کە لە نه‌ستی تاکدا، ناسنامە و سنوورە ڕه‌وشتییه‌کان لێك ده‌ترازێنێت. هاوسەریش، به‌رجه‌سته‌كه‌ری پەیوەندییەکی شکستخواردووە لە جیهانی دەرەوەدا، لە کاتێكدا نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەودا لە شکستی قووڵی سوژەوه‌ دێت لە بەستنەوەی لەگەڵ واقیعیه‌تدا.

کەسایەتییەكانی دیكه‌ی وەک کاک سلێمان، كاك عه‌باس، باوك، هاوڕێ هاوژووره‌كانی به‌شه‌ناوخۆیی و تەنانەت ئه‌و منداڵانه‌ی لە هه‌ندێ شوێندا دەردەکەون، لە سیستەمی گێڕانەوەی چیرۆکه‌كه‌دا، تەنیا کەسانێكی په‌راوێزی نین، بەڵکوو هەریەکەیان ڕۆڵێکی خوزاه‌كییان هەیە. بەتایبەتی کاک سلێمان، کە لە نه‌ستی کەسایەتیی خۆیدا، بووەتە دڕندەیه‌كی ده‌ستدرێژكار و هاوکات لە زمانی چیرۆکه‌كه‌دا، وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ یەکگرتووییی زه‌ینی و ڕه‌وشتیی سوژە کار دەکات. بۆیه‌ ئەو بێجگه‌ له‌وه‌ی هۆکاری لادانی ڕه‌وشتییه‌، توخمێكیشه‌ بۆ تێکدانی بنچینەی خێزان، پێکهاتەی دەسەڵات و سنوورەکانی متمانە.

بە دەربڕینێکی وردتر، ئەم کەسایەتییانە لە قاڵبی ئارشیتێكتی ده‌روونبرینی (architecture des traumatismes)[2]دا شێوەیان پێ دراوە، نه‌ك لەسەر بنەمای کردارە کلاسیکییەکانی چیرۆکنووسی. هەریەکێ له‌مانه‌، دەنگدانەوەی خوازه‌كیی برینێکی دەروونییە، جا ئەو برینە لە یادەوەریی زەوتکراوەوە هاتبێت، یان لە ئەزموونێكی بینراوه‌وه‌. بەم شێوەیە، په‌یڕه‌وی کەسایەتی دروستکردن لە “میاو”دا لەسەر بنەمای تەکنیکی دەروونپه‌رتی  (dissémination psychique)[3] و گێڕانەوەی ناسنامەی پارچه‌پارچه‌(fragmentation identitaire)[4] دامەزراوە. سوژەی چیرۆکه‌كه‌، لە جیاتی دروستکردنی پەیوەندییەکی دەرەكی لەگەڵ جیهاندا، بەردەوام لە باری گەڕاندنەوەی پارچە داڕووخاوەکانی دەروونی خۆیەتی و لەم نێوانەدا، هەر کەسایەتییەک ئامرازێکە بۆ ناسینەوە یان كولاندنه‌وه‌ی ئەو برینانە.

بە گشتی، كاره‌كته‌رسازی لەم چیرۆکەدا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ لە خزمەتی به‌ره‌وپێشبردنی پلۆته‌كه‌دایه‌، ڕەنگدانەوەی دەروونناسییەکی ڕەخنەگرانە و سوبژێکتیڤیشە. به‌رده‌نگ، لە پێگه‌ی چاودێره‌وه‌، له‌ جیاتی گێڕانه‌وه‌، لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم کەسایەتییانه‌دا، ڕێگه‌ بۆ دەروونشیکاریی گێڕانەوە خۆش ده‌كات.

له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ده‌كرێ بڵێین لە نۆڤلێتی “میاو”دا، کەسایەتییەکان سەرچاوەی دەروونشێواوی، قەیرانی ناسنامە و شەڕی کولتووری ـ کۆمەڵایەتین. ئەوان وەک خاڵگه‌لێكی وەرچەرخان لە پانتاییی نه‌ستی چیرۆکه‌كه‌دا کار دەکەن و نەک هەر ئەوەی كه‌ هه‌ن، بەڵکوو ئەوەشی ناتوانن ببن، گرنگییه‌كی تایبه‌تی دەبێت. شیکردنەوەی کەسایەتییەکان لەم چیرۆکەدا دەبێت لە چوارچێوە ئاسانکراوەکانی دەروونناسی یان شیکردنەوە کلاسیکییەکان بپه‌ڕێته‌وه‌ و دزه‌ بكاته‌ ناو هه‌ناوی ئاڵۆزییەکانی زمان، جەستە و یادەوەرییه‌كانه‌وه‌.

کەسایەتیی سەرەکی، کە لە پانتاییی دەقه‌كه‌دا تەنانەت ناوێکی یه‌كلاكراوه‌ و بەهێز و جێگیری نییە، لە ڕاستیدا خۆی سوژەیەکی له‌رزۆكه‌[5](sujet vacillant) ؛ ناسنامەیەکی ناجێگیره‌، کە ناوەوەی شوێنی یه‌كتربڕینی زمانێكی شکستخواردوو، یادەوەرییه‌كی كه‌موكورت و جەستەیه‌كی سزادراوە. ئەو نە قاره‌مانه‌، نە دژەقاره‌مان، بەڵکوو شایەتێكی برینداری مێژوویه‌كی كه‌سه‌كی و گشتییه‌. گێڕانەوەکانی پڕن‌ لە بێتوانایی له‌ گوتن و لە سه‌رگه‌ردانی له‌ نێوان یادەوەرییه‌ گۆڕدراو و ئەزموونە سانسۆرکراوەکاندا.

لە دەروونشیکاری لاکانیدا، سوژە لە پەیوەندی لەگەڵ زماندا شێوە دەگرێت و هەمیشە لە له‌ده‌ستدان و گەڕان به‌دوای ئۆبژەیەکی لەدەستچوودا دەژی. ئۆبژه‌ی ئاره‌زوو (objet petit a)[6]ی کەسایەتییه‌كه‌ی “میاو”یش لە سەرتاسەری گێڕانەوەكه‌دا، بەدوای شتێکه‌وه‌یه‌ کە نە دەزانێت چییە و نە توانای ناولێنانیشی هەیە. ئەم ئارەزووە بێئامانج و پەرته‌وازه‌یه‌، ئه‌و به‌ره‌و پانتایییه‌كی پروێنه‌ر به‌كێش ده‌كات، کە تێیدا جەستە، ئارەزوو، یادەوەری و ناسنامە له‌باری هه‌ڵپه‌سێراندان. هه‌ربۆیه‌ کەسایەتیی سەرەکی دەبێتە شوێنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ترس، تاوان، ئارەزوو و بێزاری؛ به‌جۆرێك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێگەی سوژەیەکه‌وه‌ کە بەهۆی زیانی بەردەوامەوە، لە شێوەی سروشتی تێگەیشتن له‌ خود و کەسانی دیکە دەرچووە.

پەیوەندییەکانی کاره‌كته‌ری سەرەکی لەگەڵ كاره‌كته‌ره‌كانی دیکەشدا، هه‌ر لەسەر بنەمای کردار نییه‌، بەڵکوو لەسەر تەوەری په‌رچه‌كرداری تراوماتیك[7] شێوەی خۆی ده‌گرێت. ئه‌وانی تر، جا باوک، دایک، برا، خوشک یان دڵدار بن، زیاتر سێبەرن تا مرۆڤ؛ ئەوان لە دەروونی گێڕەره‌وه‌دا زیاتر وەک سێمبۆله‌ ونبووه‌كان، له‌ده‌ستچوونه‌ بنەڕەتییەکان و ڕەنگدانەوەی ئاوێنەیی لە قەیرانەکەی ئه‌ودا ئامادەن. دایکێ، کە هیچ کاتێک بە تۆنێكی ڕاستەوخۆ قسە ناکات، باوکێ، کە یا نادیاره‌ یان ته‌مێكه‌ر، دڵدارێك، کە هەمیشە له‌وبه‌ری بۆشایییه‌كه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت و دوورییه‌ك ده‌پارێزێ‌ – هەموویان لە جیاتی ئەوەی کاره‌كته‌ری سەربەخۆ بن، بوونه‌ته‌ خولگه‌ی ناكامیی دەروونی و کۆمەڵایەتی گێڕەره‌وه‌.

ئەم كاره‌كته‌رانه‌ هەروەها لە ڕوانگەی کولتوورییەوە هەڵگری نیشانەکانی زەوتکردنن. ژن لە چیرۆكه‌كه‌دا، نەك هه‌ر سوژەیەکی بڕیاردەر نییه‌، ته‌نانه‌ت جەستەیه‌كی نیگەران (corps inquiet)یشه‌[8]؛ جەستەیەک کە لە نێوان بێده‌نگی، ئارەزوو، هەڕەشە و بەزەییدا دەجووڵێتەوە. هه‌روه‌ها کەسایەتیی پیاو، جا گێڕەره‌وه‌ بێت یان کەسانی دیکە، هەمیشە لەگەڵ قەیرانی پیاوەتیدا ڕووبەڕووه‌؛ پیاوێک کە یا بێدەنگە یان توندوتیژ، یا لاوازە یان هێرشکار. لە هەردوو باره‌كه‌شدا، لە بونیادنانەوەی خۆیدا وەک بكه‌ری ئاكارمه‌ند و مرۆیی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌. بەم شێوەیە، قەیرانی ڕەگەز لە نۆڤلێته‌كه‌دا، تەنیا گرفتێكی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو پێکهاتەیییە؛ پێکهاتەیەک کە هاوکات، پیاو لە بەندی دەسەڵات و ژن لە بەندی ترسدا گیرۆده‌ ده‌كات.

لە لایەکی دیکەوە، کەسایەتییەکان لە جیاتی ئەوەی گەشە بکەن، زیاتر لەناو پوكانه‌وه‌، سووان و بێگانەبوون لە خۆیاندان. لە چیرۆکە کلاسیکییەکاندا، گۆڕانكاری له‌ کەسایەتیدا نیشانەی مانایە؛ بەڵام له‌ “میاو”ی جێگر به‌ختیاردا، کەسایەتییەکان هەرچی زیاتر لە کۆتایی نزیک دەبنەوە، زیاتر لە مانا بەتاڵ دەبنه‌وه‌. ئەم دۆخە، به‌رجه‌سته‌بوونی تەواوی سوژەی ڕووخانه‌: واته‌ کەسایەتییەک کە خۆی نە لە قسەدا، نە لە یادەوەریدا و نە لە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا ده‌بینێتەوە.

لە کۆتاییدا دەبێت بڵێین کە کەسایەتییەکانی ناو ئه‌م نۆڤلێته‌ ئاوێنەی شکاون. نە وێنەیەکی تەواو پیشان دەدەن، نە ڕێگه‌ دەدەن به‌رده‌نگ خۆیانی تێدا بناسنەوە. ئەوان پڕن لە گۆشەی كوێر و نادیار، دەنگی لەدەستچوو و وێنه‌ی پارچە؛ هەر ئەم بابەتەشە کە ڕاستییەکی قووڵ و پچڕاویان پێ دەبەخشێت. ئەوان لە مەیدانی شکستی مانادا ئاماده‌ن، نەك لە به‌ستێنی هۆکاریدا. شکست لە قسەکردن، شکست لە پەیوەندی و شکست لە بووندا. ڕەنگە هەر ئەم شکستەش، لوتکەی ڕاستگۆیی کەسایەتییه‌كان بێت.

زمانی ده‌روونشێواو: شێوازی گێڕانه‌وه‌ی برینئاسا

زمان لە “میاو”دا ته‌نیا ئامرازێک نییه‌ بۆ گواستنەوەی مانا، بەڵکو خودی ئەو بوارەیە کە دەروونشێواوی گێڕەره‌وه‌ تێیدا ئاشکرا ده‌بێت و ئەزموون دەکرێت. زمانی په‌خشانیی چیرۆکه‌كه‌ بە شێوەیەکی ئاگایییانە لە یاساکانی زمانی پێوەر لا دەدات؛ له‌توكوت، خەیاڵاوی، تەقینەوەیی و ناهاوتەریبە. زمان لەم گێڕانەوەیەدا هه‌ر ڕەنگدانەوەی جیهان نییه‌، خودی جیهانیشە؛ جیهانێک کە هەندێک جار وەک گرێكوێره‌كانی زمانی فرۆیدی لە پێکهاتەی ڕستەکاندا ئاشکرا دەبێت. سودوه‌رگرتن له‌ ڕستەی کورت، دووبارەبووەوە و ڕسته‌سازیی تێكشکاو، هاوکات هەڵگری خێرایی ناوەكی گێڕەره‌وه‌ و پیشاندەری پارچەپارچەبوونی دەروونیی ئەوە.

شێوازی نووسین لە نێوان پەخشانی شاعیرانە و زمانی دەروونشێواوانه‌دا له‌جووڵه‌دایه‌. گێڕانەوە هەندێک جار لە ئاستی زماندا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی گوتاری خەیاڵشێواوی (discours hallucinatoire) ، واته‌ ئه‌و شوێنه‌ی کە وشەکان تێیدا دەبنە ئۆبژەی دەروونی. دووبارەبوونه‌وه‌ی سیمبۆل و وێنەکانی وه‌ك “پشیلەی ڕەش”، “چاوی سەوز”، “مەمکی دایک”، “سەما”، “هەنار”، “میزبه‌خۆداكردنی شه‌وانه‌”، “ده‌مانچه‌”، باری سێمبۆلی و نه‌ستی سه‌ركوتكراو دەردەخه‌ن و لە پێکهاتەی دەقدا، تۆڕێک لە وێنە ئەفسانەیی و سیمبۆلییه‌كان دروست دەکه‌ن، کە به‌ نه‌ستی حیكاتخوانه‌وه‌ گرێ دراون.

چیرۆکه‌كه‌ بە شێوەیەکی ئامانجدار كه‌ڵك لە شێوه‌ی چەندشێوازی (hétéroglossie) وەردەگرێت؛ واتە لەتەنیشتیەکدانانی زمانە جۆراوجۆرەکان، لەوانە زمانی وەسفکردن، زمانی خۆمانی، زمانی سوبژێكتیف ـ شاعیرانە و زمانی وڕێنه‌یی. ئەم چینچینەكیبوونه‌ی زمان، لە یەکەم تەماشادا ڕەنگە هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یەکگرتووییی شێوازی ده‌قه‌كه‌ بکات، بەڵام لە کرداردا، یارمەتی یەکگرتووییی دەروونشێواوی (cohérence psychotique) دەقه‌كه‌ دەدات؛ یەکگرتوویییەک، کە لە ناوەوە پچڕاوە، نەک لە دەرەوە.

یەکێک لە به‌رچاوترین تایبەتمەندییەکانی شێواز لە “میاو”دا بەکارهێنانی گێڕانەوەی خەیاڵشێواوی و لێكپچڕانی واژه‌یییە؛ واته‌ شوێنێک کە وشەکان چیدی مانا هەڵناگرن، ته‌نانه‌ت لە مانا بەتاڵ دەبنه‌وه‌ و له‌ شوێنی خۆیاندا دەبنە دەنگ، ڕیتم، دووبارەکردنەوە و دەنگدانەوەکانی زه‌ین.

یەکێک لە به‌رچاوترین تایبەتمەندییەکانی شێواز لە “میاو”دا بەکارهێنانی گێڕانەوەی خەیاڵشێواوی   (narration hallucinatoire)  و لێكپچڕانی واژه‌یی (dérive lexicale)یە؛ واته‌ شوێنێک کە وشەکان چیدی مانا هەڵناگرن، ته‌نانه‌ت لە مانا بەتاڵ دەبنه‌وه‌ و له‌ شوێنی خۆیاندا دەبنە دەنگ، ڕیتم، دووبارەکردنەوە و دەنگدانەوەکانی زه‌ین. لەم بارودۆخەدا، زمان وەک جەستەیەکی نەخۆش دەردەکەوێت، واته‌ زمانێکه‌ کە تەنگەژە، ئازار، ئارەزوو و برینە دەروونییەکان پیشان ده‌داته‌وه‌.

بەتایبەتی دەبێت ئاماژە بە ڕۆڵی دووبارەکردنەوەی پاتۆلۆژیكی لە پێکهاتەی زماندا بکرێت. لێره‌دا دووبارەکردنەوە، تەنیا ڕه‌گه‌زێكی جوانیناسییانه‌ نییە، له‌ ڕاستیدا دەربڕینی دڕدۆنگیی زه‌ینی (obsession mentale) و ئاره‌زووی قووتدراوه‌ (désir refoulé)یە. واته‌ وشە و وێنەکان، بە دووبارەکردنەوەیان، یادەوەرییه‌كان زیندوو دەکەنەوە و قه‌تماخه‌ی برینیش هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌.

لە ده‌روونشیكاریدا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئه‌م دوو چه‌مكه‌ دوو دیاردەی جیاواز بن له‌ڕووی ڕواڵه‌ته‌وه‌، بەڵام له‌ ناوه‌رۆكدا پەیوەندییەکی ناوەکی و پێکهاتەیییان لەگەڵ یەکتردا هەیە. ئاره‌زووی قووتدراوه‌‌، ئەو ئارەزووەیە کە لەلایەن دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانه‌وه‌ یان ئه‌ودیوی خود ‌(surmoi)ه‌وه‌ وەک قەدەغە یان مەترسیدار ناسراوە و بەرەو نه‌ست پاڵ نراوه‌؛ بەڵام ئەم ئاره‌زووه‌، هەرگیز بە تەواوی ناکوژێتەوە، بەڵکوو لە توێ نادیاره‌كانی دەرووندا به‌ چالاکی دەمێنێتەوە. لە زۆربەی باره‌كاندا، گەڕانەوەی ئەم ئارەزووە قووتدراوه‌‌ بۆ ئاستی ئاگایی، لە چوارچێوەی دڕدۆنگیی زه‌ینید‌ا ڕوو دەدات، نه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ؛ واتە ئارەزووی قوودراوه‌‌ ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە تا بە شێوەیەکی ئاڵۆز، شاراوە و زۆرجار ناڕەحەتکەر، باری خۆی به‌سه‌ر زه‌یندا بسه‌پێنێت. لەم ڕوانگەیەوە، ده‌كرێت دڕدۆنگیی زه‌ینی وەک ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ڕێده‌رچوو و دڵەڕاوکێدروستكه‌ری ئارەزووی قووتدراوه‌‌ تەماشا بکرێت، کە لە جیاتی به‌دیهاتن، گۆڕاوه‌ بۆ دووبارەبوونه‌وه‌یه‌كی نەخۆشیئاسا لە ئاستی ئاگاییدا. بە ده‌ربڕینی فرۆیدی، ئەوەی سه‌ركوت دەکرێت، به‌ ناچاری دەگەڕێتەوە – جا ئەم گەڕانەوەیەش، هه‌ندێك جار لە به‌رگی دڕدۆنگیدا، زه‌ین داگیر ده‌كات.

كه‌واته‌‌ ده‌كرێت بڵێین كه‌ زمان لەم چیرۆکەدا، لە کۆتاییدا دەبێتە ئامرازێک بۆ دروستکردنی جیهانێكی ناوەكی، نەک نمایشکردنه‌وه‌ی جیهانێكی دەرەكی. هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین كه‌ نووسەر كه‌ڵكی له‌ تواناكانی زمان بۆ دروستکردنی كه‌شێكی ده‌روونكرژ (neurotique) و تێکەڵ بە كه‌لێنه‌ بوونناسییه‌كان وه‌رگرتووه‌. لە ئەنجامدا، شێواز و زمان لە “میاو”دا به‌ته‌نیا ئامرازی گێڕانه‌وه‌ نین‌؛ خودی بابەتی گێڕانەوەن‌؛ دەربڕی ئەزموونێكی ناوه‌كیی سوژەیەکن کە لە لێكپچڕانه‌ زه‌ینییه‌كان، زمان و جەستەدا په‌رته‌وازه‌ بوون.

قه‌یرانی شوناس و تراوما : تێمه‌ ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان

نۆڤلێتی “میاو” لە چینه‌ جۆراوجۆرەکانی خۆیدا، ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر تێمگه‌لێكی به‌رفراون و ئاڵۆز، قەیرانته‌وه‌ر و چەندئاستی، کە سه‌رباری لایه‌نی دەروونی و تاکەکەسی، لە ئاستی کۆمەڵایەتی، کولتووری و زمانناسیشه‌وه‌ شایانی شیکردنەوەن. له‌وانه‌ ده‌توانرێت سه‌‌رنجێكی خێرا له‌م بابه‌تانه‌ی بدرێت:

1. لێكپچڕانی ناسنامه‌ و پارانۆیا: نۆڤلێته‌كه‌ پڕە لە نیشانەکانی منی له‌رزۆك (je instable)  و ڕووخانی سنوور لە نێوان سوژە و ئۆبژەدا. گێڕەره‌وه‌ ناتوانێت جێپێی خۆی جێگیر بکات و لە جیاتی کردار، لە ڕەنگدانەوەکان و تەماشاكردنه‌كانی ئه‌وانی دیکەدا ده‌توێته‌وه‌. سه‌رنج ده‌ده‌ین كه‌ پارانۆیا لە به‌دگومانییه‌كانی بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و لێکدانەوه‌ خەیاڵاوییه‌کانی بۆ دەنگەکان، شتەکان و دەموچاوەکانی ده‌وروبه‌ریدا دەبینرێت. ئەم باره‌، ده‌ركه‌وتنی ڕوونی قەیرانە لە خۆنمایشكردنه‌وه‌دا. دەستەواژەی “منی له‌رزۆك” لە گێڕانەوەی پاشپێکهاتەخوازیدا نیشانەیەکە لە ڕووخانی سوژەی کلاسیک؛ سوژەیەک کە چیتر یەکگرتوویی، یەکێتی یان ناوەندێتی تێدا نییە. ئەم سوژە له‌رزۆكه‌، بەرهەمی زمانێكه‌‌ کە خۆی سه‌ر له‌ مانا ده‌شێوێنێ و ئیتر ئامرازێک نییە بۆ دەربڕینی ناسنامە، بەڵکوو خۆی هۆکاری شکاندن و چەندپارچەکردنی ناسنامەیە. دێریدا بە چەمکی “جیاوازی” و لاکان بە تیۆریی “سوژەی درزبردو” دەری دەخەن کە هەر جۆرە جێگیرییه‌كی دەروونی یان زمانی، وه‌همێكه‌ کە پێکهاتەی زمان و ئارەزووی ناته‌واو، بەردەوام تێکی ‌دەدەن. بۆیه‌ “منی له‌رۆزك” وەک خودێکی ناجێگیر، وێنەی سوژەیەکە کە لە نێوان ئارەزوو و زمان، ئاگایی و نائاگاییدا، هەمیشە لە جموجووڵدایه‌. لەم دۆخەدا سنووری نێوان سوژە و ئۆبژه‌ش چی دی ڕوون نەماوە. ئەو ئۆبژەیە کە سەردەمانێک بڕیار بوو ئۆبژەی زانین یان خاوەندارێتی بێت، ئێستا دزه‌ی كردووه‌ته‌ ناو بابەتەکەوە و لە ناوەوە بەتاڵ و ناجێگیری کردووە. گێڕانەوەی پاشپێكهاته‌خوازی، لەبری ئەوەی لە دەرەوە نوێنەرایەتی واقیعێکی بابەتی بکات، وێنای خۆئاگایی لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو و پارچەپارچەبوون و تێکەڵبوون لەگەڵ ئەوی دیکەدا دەکات. حیكایه‌تخوانی گێڕانەوەیه‌كی وەها، گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی هەمووشتزان نییە، بەڵکوو دەنگێکی لەرزۆکه‌ کە هەندێک جار شکست دەهێنێت لە جیاکارییەکی پتەو لە نێوان خود و ئەوی تر و واقیع و فانتازیادا. لێرەدا سوژە لە یەک کاتدا دەبینێت و دەبینرێت، دەنووسێت و دەنووسرێت.

2. تراومای منداڵی و پاته‌بوونه‌وه‌ی له‌ گه‌وره‌ییدا: گێڕەره‌وه‌ی سەرەکیی چیرۆکه‌كه‌ دیلی ئه‌و برینە دامركاوانه‌یه‌ کە لە منداڵییەوە لە كۆڵی نابنه‌وه‌. ده‌ڵه‌میزبوونی شه‌وانه‌، ده‌ستدرێژی، ڕەتکردنەوەی له‌لایه‌ن دایک و باوک و نەبوونی ئه‌وینی سەرەتایی. هەموو ئه‌مانه‌ لەودا بە شێوەیه‌كی خولگەیی دووبارە دەبنەوە. یادەوەری، ڕابردوویه‌کی تێپەڕیو نییه‌، ئێستایه‌‌، بارێكی زیندووه‌ و هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری بۆگەڕانەوەی هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ لە هەر بەشێکی چیرۆکه‌كه‌دا دەردەکەوێته‌وه‌. ئەم دووبارەبوونه‌وه‌ پاتۆلۆژیكه‌ کارکردنێکی دەروونشیکارانەی هەیە و دەربڕی بێتواناییی گێڕەرەوه‌یه‌ لە تێپه‌ڕین به‌ره‌و قۆناغەکانی جێگیرکردنی باره‌ دەروونییەکەی.

4. سه‌ركوتكردنی سێکسی، سوکایەتی پیاوەتی، پەیوەندی لەگەڵ جەستە و ڕەگەز: لە “میاو”دا، جەستە شوێنی سه‌ركوتکردن، ئارەزوو، ترس و نکۆڵیکردنە. مردنی سێکسیی حیكایه‌تخوان‌ و ترسی به‌ركه‌وتن، ئه‌ندام، یان ده‌ستلێدان، نیشانەی ڕووخانی پەیوەندی تەندروست لەگەڵ ڕەگەزە. ئەزموونی سەرەتاییی ئەو لەگەڵ “نەشمیل” و دواتر لەگەڵ “ئەسرین”، لە خولگه‌ی شەرم، تاوان و ترسدا دروست ده‌بێت، نەک لەسەر بنەمای خۆشی. بۆیه‌ لێره‌دا جگه‌ له‌وه‌ی ئارەزووی سێکسییەکەی قبوڵ ناکات، ته‌نانه‌ت ڕقیشی لێی دەبێتەوە – واته‌ جۆرێک لە خۆسووکایەتیی سێکسی کە پێکهاتە نێرینەکەی دەلەرزێنێت.

5. پەراوێزنشینی و ئەوی تربوون لە خێزان و زانکۆ و کۆمەڵگادا: گێڕەرەوە لە هەموو بوارەکانی ژیانیدا هەست بە “ئەوی تربوون” دەکات؛ جا چ لە ماڵەوە، کە خوشک و برا دووانەکەی ڕەتی دەکەنەوە، یان لە زانکۆ و به‌شه‌ناوخۆیی کە هاوپۆله‌كانی گاڵتەی پێ دەکەن و گۆشەگیری دەخەن. ئه‌و هەرگیز ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو چاودێرێکی بریندار و دەربەدەره‌ لە زێدی خۆیدا و قوربانیی زمانی زۆرینەیە. هه‌ربۆیه‌ هەستی بێماڵوحاڵبوونی سیمبۆلیک بابەتێکی دووبارەبوونەوەیە لە گێڕانەوەکەدا.

6. هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی خێزان و نائاساییبوونی دایک و باوک: لەم به‌رهه‌مه‌دا دامەزراوەی خێزان شوێنی پشتیوانی نییە، بەڵکوو جێگەی سەرنجی بریندارکردن و داڕمانە. باوک کەسایەتییەکی نادیار، بێدەسەڵات یان توندوتیژە؛ دایکیش خیانەتکار، پاسیڤ یان هاوبەشە لە ستەمکردندا. ماڵەکە، لەبری پەناگەیەک، بووەتە مه‌یدانی دیمەنی تراوماتیك. پێکهاتەی چیرۆکەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە خێزان چیتر یەکەیەکی مانادار نییە، بەڵکوو شوێنی بەرهەمهێنانی گۆشەگیری و پشێوی و داڕمانە.

7. یاریکردن له‌ نێوان سنووره‌كانی واقیع و فانتازیادا‌: تەواوی گێڕانەوەکە لە نێوان سنووری واقیع و فانتازیادا دەسوڕێتەوە. کارەکتەری سەرەکی نەک هەر نازانێت ئەوەی دەیبینێت ڕاستەقینە یان وەهمە، بەڵکوو نووسەر بە ئەنقەست لە ڕێگەی تەکنیکەکانی ده‌ستێوه‌ردانی گێڕانەوە (superposition narrative)  و شکاندنی کات (anachronie) ه‌وه‌ خوێنەر لەم دوودڵییه‌دا نوقم دەکات. بوونی توخمە سوریالییەکانی – وەک پشیلە سەوزەکە، ئەو ژنە قژ سوورەی کە دەبێتە پشیلە، یان ده‌مانچه‌ی خەیاڵی – هەموویان ئاماژەن بۆ داڕمانی ده‌رككردن.

بۆیه‌ بەیەکەوە، ده‌كرێ بڵێین تێمه‌كانی “میاو” تۆڕێکی ئاڵۆز پێک دەهێنن، کە نەک تەنیا ئاماژە بە ئازاری تاکەکەسی دەکه‌ن، بەڵکوو ئاماژە بە قەیرانە ئۆنتۆلۆژی و ڕەگەزی و کۆمەڵایەتییەکانیش دەکه‌ن. بۆیه‌ گێڕانەوەکە بێجگه‌ له‌ ئاستی ڕووداو، لە ڕووی زمان و کات و جەستە و یادەوەریشەوە سه‌رله‌نوێ تراوما دروست دەکاتەوە.

ئه‌ده‌بیاتی تراوما:  “میاو” له‌ به‌ستێنی مێژوو و كولتووری په‌راوێزیدا

لە “میاو”دا، زەمینەی مێژوویی و کولتووری تەنیا پاشخانێک نییە بۆ ڕووداوە گێڕانەوەییه‌کان، بەڵکوو کۆنتێکستێکی ئۆنتۆلۆژیشە کە کردار و برین و زمان و یادەوەرییەکان ڕه‌گی تێدا داده‌کوتێت. ئه‌م چیرۆکە لە شوێنێکدایە کە دەتوانرێت پێی بڵێین “دەرکەوتنی نووسینی پەراوێزخراو لەناو پەراوێزخستندا”. لەم ڕوانگەیەوە چیرۆکەکە نە ده‌كه‌وێته‌ ناو نەریتی کلاسیکیی کوردییه‌وه‌ و نە لەناو ئەدەبیاتێکی ناوه‌ندخواز و فەرمیدا جێی ده‌بێته‌وه‌؛ له‌ڕاستیدا ئه‌م نۆڤلێته‌ لە یەکتربڕی ئاوارەبوونی کولتووری، تراوماكانی بێده‌نگیی قوتداراوه و ئه‌و برینە دەروونییانه‌دا هەڵکەوتووە کە لە ڕێگەی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک خێزان، ئاین، زمان و ڕەگەزەوە بەرهەم دەهێنرێنەوە. لە پێکهاتەی كولتووری نەریتیی کوردیدا، خێزان وەک بنەڕەتیترین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی، ناوەندی گواستنەوەی بەها و ڕۆڵ و بێدەنگییە. كه‌چی لەم چیرۆکەدا پێکهاتەی خێزان نەک هەر به‌شێوه‌یه‌كی لێكپچڕاو بەڵکوو وەک یه‌كه‌یه‌كی ژەهراوی وێنا کراوە؛ چونكه‌ چیرۆکەکە به‌ دانانی خێزان له‌ چه‌قی دامەزراوەی کولتووری نەریتیی كورددا دەست پێ دەکات، بەڵام لە ناوەوە هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌. باوک، بەرجەستەكه‌ری نه‌ریتی پیاوسالاریی سه‌ركوتكه‌ر، دایک، دایک، لە یەک کاتدا ئۆبژەی ئارەزووی سێکسی و توخمی خیانەتکارە؛ هەڵگری دژایەتییه‌كه‌ له‌ نێوان مێینەیی و ئێرۆتیزمدا و منداڵەکانیش، قوربانیانی بێدەنگی خولانه‌وه‌كانی نكۆڵیلێكردن و سووكایه‌تین. ئەم خێزانه‌، لە دڵی گێڕانەوەیەکدا کە ده‌توانرێ وه‌ك “ئەدەبیاتی تراوماتیك” ناو بنرێ، دەبێتە قۆناغێک بۆ نواندنه‌وه‌ی برینە مێژوویییەکان. ئەو برینانەی کە بەرهەمی تاک نین، بەڵکو پێکهاتەیەکی کولتوری توندوتیژن. چیرۆکەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، پەیوەندیی باوک و کوڕ بۆ چوارچێوەیەک ده‌گۆڕێت كه‌ تێیدا برینه‌ وجودییه‌كان دروست ده‌بن؛ ئەو برینانەی کە نەک هەر لە کولتووری بێدەنگی و شەرمەزاری کوردیدا ساڕێژ نابن، بەڵکوو به‌رده‌وام ده‌كولێنه‌وه‌.

زمانی كولتووری لەم چیرۆکەدا، شوێنی توندوتیژیی سیمبۆلیكه‌؛ زمانێک کە لە جیاتی پەیوەندیکردن، دابەشبوون دروست دەکات؛ زمانێک کە لە دڵی کولتووری پیاوسالارانه‌ی کوردیدا، دەسەڵات ده‌چەسپێنێت و جەستە سه‌ركوت ده‌كات. وشەکان بارگرانییەکی قورسی کولتووری هەڵدەگرن و هەر وشەیەک هەڵگری مێژوویه‌ك له‌ شەرم و تاوان و نكۆڵییه‌. کارەکتەری سەرەکی، لە ململانێی نێوان زمانی دایکی و زمانی نەریتی پیاوسالاری و ئاینیدا، ناتوانێت بابه‌تیبوونی خۆی پێک بهێنێت. جەستەی وەک زمانەکەی پەرتەوازە و سەرکوتکراوە و بێدەسەڵاتە.

لە ڕوانگەی كولتوورییشه‌وه‌، چیرۆکەکە وێنەیەکی تاریک و تاڵ لە “پیاوی کورد لە قەیراندا” دەخاتە ڕوو؛ پیاوێک کە لەبەردەم ژن و ئارەزوو و لاوازی و جەستە و یادەوەریدا دەڕوخێت. نە هێزی کۆنترۆڵکردنی هەیە و نە ئازایەتی هەڵهاتنی هەیە؛ ته‌نیا هێنده‌یه‌ پیاوسالاری خۆی لە خۆداڕمانێكی تووڕە و شەرمەزاردا دەنێژێت. گێڕانەوەکە، وێنەیەکی شاراوەی توندوتیژییه‌كی ناوەکیبوو (violence intériorisée)[9] دەخاتە ڕوو؛ توندوتیژییه‌ك کە ڕەگوڕیشەكه‌ی لە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و پەروەردەکردنی ڕەگەزیدا هەیە و لە جەستە و دەروونی گێڕەرەوەدا بەرجەستە ده‌بێت.

کولتووری بێدەنگبوون، کە لە کۆمەڵگەی نەریتیی کوردیدا به‌دامەزراوە کراوە، بە درێژاییی چیرۆکەکە ئامادەیە. کارەکتەرەکان ناتوانن بە زمان قسە بکەن، ڕاستییەکان دەر بخەن و ئەزموون دەرببڕن. ئەم بێدەنگییە زۆرەملێیە به‌ته‌نیا ئاماژەیەك نییه‌ بۆ نەبوونی ئازادی، له‌ هه‌مان كاتدا جۆرێكه‌ له‌ بێتواناییی پێکهاتەیی بۆ ڕووداوگه‌لێك كه‌ مل به‌ گێڕانەوە ناده‌ن. چیرۆکەکە بە شکاندنی ئەم بێدەنگییە، لە ڕاستیدا فۆڕمێک لە به‌رخۆدانی کولتووری پێشکەش دەکات.

له‌ نۆڤلێته‌كه‌دا، دژایەتی نێوان فەزای کولتووری – شار و گوند – وەک دوو بواری سیمانتیك دەردەکەوێت. لە گونددا جەستە کۆنترۆڵ دەکرێت، ئارەزوو سەرکوت دەکرێت و زمان له‌گۆ ده‌خرێت. لە شاردا، جەستە ئازادە، بەڵام ناجێگیره‌ و تووشی پووچی ده‌بێت‌

هه‌روه‌ها له‌ نۆڤلێته‌كه‌دا، دژایەتی نێوان فەزای کولتووری – شار و گوند – وەک دوو بواری سیمانتیك دەردەکەوێت. لە گونددا جەستە کۆنترۆڵ دەکرێت، ئارەزوو سەرکوت دەکرێت و زمان له‌گۆ ده‌خرێت. لە شاردا، جەستە ئازادە، بەڵام ناجێگیره‌ و تووشی پووچی ده‌بێت‌. هیچ کام لەم دوو شوێنە ئاسایشی سوژه‌ دابین ناکەن؛ ئه‌و لە هەردوو شوێنەکەدا، وەک دەربەدەرێك له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیدا دەمێنێتەوە. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌، دەتوانرێت ئەم نۆڤلێته‌ وەک مانیفێستێكی گێڕانەوەیی “بوونی پەراوێزه‌كی لە پەراوێزی کولتووردا” بخوێنرێته‌وه‌؛ گێڕانەوەیەک كه‌ شوناسی کوردی لە برین، جەستە، ژن، شەرمەزاری، دەستدرێژی و زمانە گۆنه‌كردووه‌كه‌یدا وەبیر دەهێنێتەوە. به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌یه‌ كه‌ لێرەدا گێڕانەوە ئامرازێک نابێت بۆ نواندنه‌وه‌ی کولتوور، بەڵکوو كرده‌یه‌كی نەشتەرگەرییە لەسەر جەستەی؛ کردەیەکی بە ئازار، بەڵام پێویست بۆ دەربڕینی ئەوەی کە چەندین سەدەیه‌ سەرکوت کراوە: ئازاری بێناوی مرۆڤی پەراوێزخراو.

له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ لێره‌دا شار و لادێ، وەک دوو کایەی کولتووریی دژبەیەک، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. لەلایەکه‌وه‌ لادێ شوێنێکە بۆ سەرهەڵدانی خورافات و گوشاری کۆمەڵایەتی و ده‌ستدرێژیی شاراوه‌ و نەبوونی گوتاری سێکسی؛ لە لایەکی دیکەوە، شارەکەش – بە هەموو دەرکەوتە مۆدێرنەکانیەوە – بووەتە فەزایه‌كی پڕ له‌ گۆشەگیری، توندوتیژی و ناسەقامگیری دەروونی. هیچ کام لەم دوو فەزایە پەناگە نین؛ بەڵکوو گۆڕەپانێکی شێواون کە تێیدا سوژە مەحکومە بە لەدەستدانی ناسنامە و ڕەتکردنەوە. یەکێک لە لایەنە کولتوورییە گرنگەکانی چیرۆکەکە، پیشاندانه‌وه‌ی “ترس لە ژنانی مۆدێرن”ە. ژنانێكی وەک ئەسرین و نەشمیل و تەنانەت دایکه‌كه‌ش هەرگیز لە پێگەی سوژەی چالاکدا دەرناکەون، بەڵکو هەمیشە لە دۆخێکی هەڵپەساردندان لە نێوان حه‌ز و هەڕەشە، شتشاردنه‌وه‌ و ئاشكرایی، خۆشەویستی و توندوتیژیدا. ئەمەش ده‌توانرێ وەک ڕەنگدانەوەی “قەیرانی پیاوسالاری لە کولتووری هاوچەرخی کوردیدا” لێك بدرێته‌وه‌؛ قەیرانێک کە پیاوان نە توانای کۆنترۆڵکردنی ژنانیان هەیە و نە توانای دروستكردنی پەیوەندییەکی تەندروست و پڕسۆز لەگەڵیاندا.

نۆڤلێتی “میاو” ڕەگێکی قووڵی لە به‌ستێنی کولتووری کوردیدا هه‌یه‌، بەڵام وەک نواندنه‌وه‌یه‌كی نۆستالژیکی ڕابردوویەکی شکۆمەند یان وێنەیەکی په‌سه‌ندی ژیانی گوندنشین نییە. ئەوەی لەم گێڕانەوەیەدا به‌رچاوه‌، نواندنه‌وه‌ی “دیوه‌ تاریکه‌كه‌ی کولتوور”ە؛ بوارێکی لاكه‌وته‌ و داڕماو و ڕەتکراوەی ژیانی مۆدێرنی کوردی، کە لە چوارچێوەی سنوورە شاراوه‌ و قەدەغەکراوەکانی گوتاری گشتیدایە. ئەم چیرۆکە بوێرانە خۆی لە گێڕانەوەی فەرمی و نەتەوەسەنتەری کوردی دوور دەخاتەوە و لەبری ئەوەی “ناسنامە”یەکی کولتوری بنیات بنێتەوە، په‌رده‌ له‌سه‌ر ئەو درز و دژایەتی و برینە زیندووانه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ کە لە خێزان و جەستە و زمان و یادەوەریدا خۆیان حه‌شار داوه‌.

ده‌قئاوێزان: گفتوگۆی بریندار له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ كولتووری، ده‌روونشیكاری و ئه‌فسانه‌یییه‌كاندا

لە چیرۆکی “میاو”دا، ده‌قئاوێزان (intertextualité) نەک تەنیا وەک ئامرازێک بۆ ئاماژەکردن بە دەقەکانی دیکە، بەڵکوو وەک پێکهاتەیەکی ناوەكی و سروشتی لە گێڕانەوەدا کار دەکات؛ میکانیزمێک کە دەق لە ڕێگەیەوە، لە جیهانی دەوروبەری خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی بژێویی خۆی وه‌رده‌گرێ، به‌كێشی دەکات، خۆی لێ دوور ده‌خاته‌وه‌ و لە کۆتاییشدا سه‌رله‌نوێ خۆی ده‌ئافرێنێته‌وه‌. ئەم ئه‌م ئه‌فراندنه‌وه‌یه‌ لەسەر بنەمای لاساییكردنه‌وه نییه‌‌، بەڵکوو لەسەر بنه‌مای بەرەنگاری، نکۆڵیکردن، بونیادنانه‌وه‌ و لادانی داهێنەرانە لە مانا ڕوو دەدات.

چیرۆکه‌كه‌ بەو شێوەیە دیزاین کراوە کە وه‌ك ئه‌وه‌ی لە گفتوگۆیەکی بەردەوامدایە لەگەڵ مێژوویەکی نەنووسراودا؛ مێژوویەک كه‌ لە یادەوەرییه‌ سه‌ركوتكراوه‌كان، وشە قەدەغەکراوەکان، هەستە خنکێنراوەکان و جەستە په‌راوێزخراوه‌كاندا بوونی هەیە. ئەم مێژووە لە ئاستی دەقه‌كه‌دا بە شێوەی تێم، زمان، وێنە و فه‌زاكانی گێڕانەوە ڕەنگ دەداتەوە و ڕۆڵی دەقگه‌لێك دەگێڕێت کە ده‌قه‌كه‌ی ئێمه‌ لەگەڵیاندا لە گفتوگۆی ناخودئاگادایە.

بۆ نموونە، هەر جارێک حیكایه‌تخوان باسی مەمکی دایک، ده‌مانچه‌، مه‌قه‌ستی ده‌لاك، بۆنی میزبه‌خۆداكردنی شه‌وانه‌ یان تەماشای ژنی قژسوور دەکات، ئێمە لەگەڵ تۆڕێک ئاماژه‌ی کولتووری، سیمبۆلیک و دەروونی ڕووبەڕوو دەبینەوە، کە گێڕانەوەكه‌ لە ئاستی هێڵه‌كی و گێڕانەوەیی ئه‌ولاتر ده‌بات و دەیخاتە دووتوێی بواری ڕامانه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌. ئەم توخمانه‌ هه‌روەک “گرێی ده‌قئاوێزان” (nœuds intertextuels) کار دەکەن، کە یادەوەری، ڕەگەز، زمان و توندوتیژی له‌ده‌ور کۆ دەبێتەوە.

ده‌قئاوێزان لە “میاو”دا زیاتر بە شێوەی به‌كێشكردنی ناخودئاگای دەقە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان كار دەکات. گێڕانەوە، زمانی نەریتیی دینی، فێركارییه‌ پەروەردەییەکان، ئەفسانە خێزانییەکان و سیستەمە بەهایییە باوەکان به‌كێش دەکات، بەڵام یەکسەر لە ناوەوە وێرانیان ده‌كات. ئەم پرۆسەیە “ده‌قئاوێزانی ڕەخنەیی” (intertextualité critique) دەهێنێتەوە یاد، کە تێیدا دەق بە بەرهەمهێنانەوەی مانای هەڵبژێردراو و خولگەیی، بەرەنگاری پێکهاتەکانی ده‌سه‌ڵات و زاڵێتی دەبێتەوە.

تەنانەت فۆڕمی گێڕانەوەی چیرۆکەکە – پچڕانەکان، پاته‌بوونه‌وه‌ی دڕدۆنگانه‌، بزوتنێكی به‌رزونزم لە نێوان ڕابردوو و ئێستا، بازدانی کاته‌كی و زمانی – دەتوانرێت وەک جۆرێک لە ده‌قئاوێزانی پێکهاتەیی (intertextualité structurelle) لێك بدرێته‌وه‌‌؛ چونکە ئه‌م فۆڕمه‌، شێوازەكانی گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمی و دامەزراوەیی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و لەبری ئەوە په‌یڕه‌وێكی نوێ، بەڵام پڕئاژاوه‌ و بریندار پێشکەش دەکات. لە ڕوانگەی ڕێبازی ده‌قئاوێزانه‌وه‌، دەتوانین بڵێین “میاو” دەقێکە کە بە بەکارهێنانی توخمە کولتوورییە هاوبەشەکان، ئەزموونە تاکەکەسییەکان بە ئاستی دەستەجەمعیەوە دەبەستێتەوە. دەنگی گێڕەرەوە تەنیا یەک دەنگ نییە، بەڵکوو دەنگدانەوەی زۆرێک لە دەنگی سەرکوتکراوە کە هەرگیز دەرفەتی گێڕانەوەیان نەبووە. گێڕانەوەی ئەو لە کاتێکدا تاکەکەسییە، بارگرانیی كۆیادەوەری کولتوورییش هەڵدەگرێت؛ یادەوەرییەکی پارچەپارچە و شەرمەزار و چه‌پێنراو کە تەنیا لە تاریکی و كه‌لێنه‌كانی زماندا سەرهەڵدەدات.

لە ئەنجامدا ده‌قئاوێزان لەم چیرۆکەدا نه‌ك هه‌ر ئامرازێكی ئەدەبییه‌، بەڵکوو شێوازێکی ژیانیشە لە جیهاندا. چیرۆکەکە لە ڕێگەیەوە هەوڵ دەدات شوێنێک بدۆزێتەوە بۆ قسەکردن، شوێنێک بۆ دەستلێدانی مانا، تەنانەت ئەگەر ئەو مانایە برینێک بێت. ئەم ده‌قئاوێزانبوونه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئاستی تێگەیشتن لە گێڕانەوەدا، به‌رده‌نگ فڕێ دەداتە ناو قووڵاییی ئەزموونی حیكایه‌تخوانیشه‌وه‌؛ ئەزموونێک کە لە نێوان سنوورە کولتووری و زمانی و دەروونییەکاندا هەڵواسراوە.

لە ڕووی ده‌قئاوێزانه‌وه‌، “میاو” له‌ پێكهاته‌ی مانا شاراوه‌كانیدا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین و ئاڵۆزترین گێڕانەوەکان، لە گفتوگۆدا لەگەڵ تۆڕێک لە دەقەکانی تردا. ئەم گفتوگۆیه‌ نەک تەنیا لەگەڵ دەقە ئەدەبییەکان بەڵکوو لەگەڵ سیستەمی دەروونشیکاری، فەلسەفی، ئەفسانەیی، ئاینی و فۆلکلۆریی کوردیشدا بەردەوامە. ئاماژەی ڕاشکاوانە و ناڕاستەوخۆ بۆ دەقەکانی پێشوو، بەتایبەتی شیعری کلاسیکی کوردی، ئەدەبیاتی دەروونشیکاری، بەرهەمە مۆدێرنیستییە ئەوروپییەکان و هێما ئارکیتایپییەکان، وای کردووە کە کۆنتێکستی واتاسازیی گێڕانەوەکە بۆ لێکدانەوە فرە چین و کراوە بێت.

یەکەم و دیارترین نمونەی ئاماژە، بوونی شیعری شاعیری کلاسیکی کورد نالییە. ئاماژەکردن بە بەیتێكی نالی نەک تەنیا لە ئاستی وشەکاندا ئامادەیە، بەڵکوو لە کەشوهەوای نۆستالژیک و لێكپچڕاو و تەنیاییی گێڕانەوەکەشدا ئامادەیە. نالی وەک سیمبۆلی “من خۆشەویستێکی گۆشەگیری بێدەسەڵاتم”، لە دڵی کارەکتەری گێڕەرەوەدا ڕەنگ دەداتەوە. شیعری نالی دەبێتە دەنگدانەوەیەکی زمانی بۆ نیشاندانی شکستی پەیوەندی سۆزداری و دوودڵی سوژە لە بەرامبەر لەدەستدانی خۆشەویستدا.

پاشان، ئاماده‌یی گیانی دەروونشیکارییانه‌ی کلاسیک – بە تایبەت فرۆید و لاکان – لە ڕووی خوازه‌یی و پێكهاته‌ییه‌وه‌ گێڕانەوەکەی ته‌نیوه‌ته‌وه‌. تێمه‌كانی “گەڕانەوەی  چه‌پێنراوان” (retour du refoulé)[10]، “وڕێنه‌‌‌ وەک هەقیقەتی دەروون” (hallucination comme vérité psychique)[11] و “ئاوێنە وەک دروستکەری من” (le stade du miroir)[12] هەموویان لە زمان و فەزا و پێکهاتەی دەروونی گێڕانەوەکەدا دەردەکەون. پشیله‌ی ڕەش، ئاوێنە، مەمکی دایک، نه‌شمیلی منداڵ و چه‌ك لە گێڕانەوەکەدا هەموویان هاوتای سیمبۆلیكی ئەم چەمکانەن کە لە زمانی فرۆیدییەوە سەرچاوەیان گرتووە.

هه‌روه‌ها هۆنای گشتیی چیرۆکەکە، لە ڕووی پێکهاتەی گێڕانەوەوه‌، بە توندی شێوازی مۆدێرنی ئەوروپی و بە تایبەتی بەرهەمەکانی فرانز کافکا و دۆستۆیڤسکی بیر دەخاتەوە. فەزای داخراو و سوبژێکتیڤی لەرزۆک و نەبوونی دڵنیایی و باڵادەستی وڕێنه‌ و دڵەڕاوکێ، بەرهەمە مۆته‌كه‌ئاساكانی کافکا بەبیر خوێنەر دەهێننەوە. وەک چۆن پاڵەوانەکانی کافکا لە ژێر کۆنترۆڵی میکانیزمە نەناسراو و ستەمکارەکاندا بێدەسەڵاتن، بە هەمان شێوە لە نۆڤلێتی “میاو”دا کارەکتەری سەرەکی لە بەرامبەر پێکهاتەکانی دەسەڵاتی خێزانی و ئاینی و کولتووریدا بێدەسەڵاتە و بریندارە.

سه‌رباری ئه‌مانه‌ پەیوەندیی گێڕانەوەکە لەگەڵ جیهانی ئەفسانەیی و فۆلکلۆری کوردیدا زۆر ئاڵۆز و فرەچینە. پشیلەی سەوز یان ژنەی پشیلە ـ قژ سوورەکە، بوونەوەرە نیمچە ئەفسانەییەکانی نێو حیكایه‌ته‌ زارەکییەكانی گوندنشینەکان دەهێنێتەوە یاد. ئەم بوونەوەرانە بەزۆری هەڵگری دووانەیی دنه‌دان و هەڕەشەن؛ ختوكه‌ی دڵ ده‌ده‌ن، بەڵام کوشندەن. لەم ڕوانگەیەوە، کارەکتەری ژنەپشیلە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژولیا کریستیڤا پێی دەڵێت “مێینەیی ئەهریمەنی” (féminin monstrueux)[13]. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، لەسەر ئاستی زمان و تەکنیکی گێڕانەوە، پەیوەندی بە بەرهەمی نووسەرانی وەک ویلیام فاکنەر و جەیمس جۆیسیشەوە هەیە. بەکارهێنانی مۆنۆلۆگی ناوەوە و پچڕانی کاته‌كی و دووبارەکردنەوەی وڕێنه‌ئاسای وشەکان، تاقیکردنەوە ئەدەبییەکانی شه‌پۆلی هۆش بیر دەخەنەوە کە لە سەدەی بیستەمدا لە ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە. بەڵام لە “میاو”دا ئەم تەکنیکانە له‌جیاتی به‌كارهێنانیان وه‌ك فۆڕمێکی ئەدەبی مۆدێرن، زیاتر وەک ئامرازێک بۆ ڕەنگدانەوەی دەروونناسیی بیركردنه‌وه‌ی تراومایی بەکارهێنراون.

دواجاریش، گێڕانەوەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە لە گفتوگۆی ئاگامه‌ندانه‌دا بێت لەگەڵ نەریتە جیاوازەکانی گێڕانەوە و دەقی کولتووریدا. ئەم گفتوگۆیه‌ لاساییکردنەوە نییە، بەڵکوو قەیران و لێكپچڕانە. نووسەر بە بنیاتنانەوە، نكۆڵیکردن، یان ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەقانە، لە ڕاستیدا دۆخی کولتووری خۆی دەنووسێتەوە؛ دۆخێک لە نێوان یادەوەری و زمان و جەستە و سنوورە قەدەغەکراوەکاندا دەژی.

به‌رئه‌نجام: گێڕانه‌وه‌ له‌ په‌راوێزی شكستدا

لە ڕوانگەیەکی نوێ و هەمەلایەنەوه،‌ ئەوەی نۆڤلێتی “میاو” دەباتە دەرەوەی سنووری گێڕانەوەیەکی دەروونشێواوانه‌ یان ئەزموونێکی تەواو تاکەکەسییه‌وه‌، ئەو شێوازەیە کە دەق لەگەڵ جەستە و زمان و یادەوەریدا، وەک ئامرازی بەرخۆدانی کولتووری و وەرگرتنەوەی سوژە لە جیهانێکی پارچەپارچەدا، گفتوگۆ دەکات. ئه‌م به‌رهه‌مه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ چیرۆكێكه‌، دەبێتە پرۆژەیەک بۆ ئاشكراكردن و په‌رده‌له‌ڕووهه‌ڵماڵین، ناسینه‌وه‌ و شکاندنی سووڕەکانی دووبارەبوونەوەی سەرکوتکردن و قەدەغەکردن و خه‌ساندنی بوونه‌كی.

خاڵێک کە بە درێژاییی ئەم تێڕامانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستەوخۆ كه‌متر باسی لێ كراوه‌، بەڵام لە بنەڕەتدا لە تانوپۆی گێڕانەوەکەدا ئامادەیە، لۆژیکی “ئه‌ڵقه‌ ونبووه‌كانه”. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج بده‌ین چیرۆکەکە لەسەر بنەمای نادیاره‌كان دامه‌زراوه‌: نادیاره‌ دروستکەره‌كان، نادیاری دایک، نادیاری دەنگی ئه‌ویندارانه‌، نادیاری ڕزگاری، نادیاری گفتوگۆ، كه‌ هەموویان له‌جیاتی “ئاماده‌بوون” به‌جۆرێك لە جۆرەکان پێکهاتەی گێڕانەوە لەسەر “کەلێنەکان” بنیات دەنێن. ئەم كه‌لێنانه‌ش، وەک ئه‌وه‌ی له‌ تیۆریی دەروونشیکاریدا هاتووه‌، دەبنە هۆی دروستبوونی ئارەزوو و گێڕانەوە و تەنانەت ماناش. چیرۆکەکە، كه‌لێنه‌كان پەروەردە دەکات، گوێیان لێ دەگرێت و لە ڕێگەیەوە زمان دروست دەکات.

لەلایەکی دیکەوە جێگر به‌ختیار له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فۆڕمێک لە به‌ره‌نگاری لە بەرامبەر زمانی دامەزراو و باڵادەستدا دروست بكات. ئه‌مه‌ش نەک لە ڕێگەی دروشم و کردەی ڕاستەوخۆوە، بەڵکوو لە ڕێگەی باشگۆنه‌كردن، سەرلێشێواوی، بێدەنگی و پووانی زمانی فەرمییه‌وه‌. زمان لەم چیرۆکەدا، تا ئاستی مردن دەڕوات، بەڵام هەر لەم سنوورەدا، ئەگەری لەدایکبوونه‌وه‌یه‌كی دیکەش دێته‌ پێشه‌وه‌؛ لەدایکبوونه‌وه‌یه‌ك کە زوڵاڵ نییە، بەڵام برین و سێبەر و دڵەڕاوکێی لەگەڵدایە. ئەمەیە کە دەتوانین ناوی “زمانی تراوماتیك”ی لێ بنێین: زمانێک کە خۆی بریندار بووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامرازێک نییە بۆ چاکبوونەوە، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ ئاشکراکردن و وەستان لە لێواری شکستدا.

لە ڕوانگەی جوانیناسییەوە، ئه‌م نۆڤلێته‌ جۆره‌ گێڕانه‌وه‌یه‌كی نوێ پێشکەش بە ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردی دەکات، واته‌ تێپەڕین لە گێڕانەوەی ئیپیکی یان شکۆمەندكردنی ئازار و چوونە ناو ئه‌و ئەزموونانه‌ی كه‌ ناتونرێ بگێڕدرێنه‌وه‌، ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی زمانێكی لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌ و خه‌یاڵگه‌لێكی له‌گرێژنه‌چوو. لەم دەقەدا شوناس لەسەر بنەمای مێژوو یان خوێن نییه‌، بەڵکوو لەسەر بنەمای گرژییە دەروونییەکان و ئایکۆنە ونبووەکان و سنوورە شاراوەکان بنیات نراوه‌ته‌وه‌. ئەم گۆڕانکارییەش، جۆرێکە لە گۆڕانی بنەڕەتی لە پارادایمی گێڕانەوەی هاوچەرخی کوردیدا.

لە کۆتاییدا دەکرێ بڵێین “میاو” ته‌نیا چیرۆکێک نییە بۆ خوێندنەوە، له‌ڕاستیدا دەقێکە کە دەبێ ئەزموون بکرێت؛ ئه‌زمونكردنێك بۆ بوێریی خوێنەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی له‌گه‌ڵ نەگوتراوەکاندا، بۆ جووڵەکردن بەناو عەقڵێکی تاریکدا، دواجاریش بۆ به‌ركه‌وتنی ئەو ڕاستییەی کە لە نه‌گوتراوه‌كاندا شاراوەتەوە. ئەم چیرۆکە نه‌ بەڵێنی ڕزگاری ده‌دات نه‌ دڵنه‌وایی، بەڵام بوێری ئاشکراکردنی هەیە. ئەمەش بۆ خۆی جۆرێک لە هه‌قیقه‌ته‌. “میاو”، نوسینه‌وه‌ی خه‌یاڵێكه‌  کە هەوڵی داوە خۆی لە سنووری شکست ڕزگار بکات؛ تەنانەت ئەگەر ڕزگارییه‌كیش له‌ئارادا نه‌بێت، ئه‌وا له‌ پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌دا شوێنپێی خۆی بەجێ بهێڵێت. ئەم شوێنپێیه‌، ڕەنگە لەرزۆک بێت، یا ناجێگیر، به‌ڵام زیندووە. هەر ئەم زیندووبوونەش، شتێكه‌ کە ئەدەب بە بوونەوە دەبەستێتەوە.

‌پەراوێزەکان:

[1] جێگر به‌ختیار، میاو، هه‌ولێر: ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی مه‌م و زین، 2025.

[2] زاراوەیەکی مێتافۆریک و چەمکئاسایه‌، زۆرجار لە ڕەخنەی دەروونشیکاری، فەلسەفی، یان هونەریدا بەکار دەهێنرێت، كه‌ ئاماژەیەكه‌ بۆ پێکهاتەیەکی دەروونی یان گێڕانەوە کە کارەکتەرێک یان بەرهەمێکی هونەری لەسەر بنەمای برینە دەروونییەکان و ئەزموونە تراوماییه‌كان لە قاڵب دەدات، نەک لەسەر بنەمای لۆژیکی کلاسیک، هۆ و هۆكاری، یان یەکگرتوویی هێڵه‌كی.

[3] دیاردەیەکه‌ کە دەروون یان عەقڵی مرۆڤ تێیدا یەکگرتوویی خۆی لەدەست دەدات و پەرش و بڵاو دەبێتەوە، یان هەڵدوەشێتەوە و پارچەپارچە دەبێت.

[4] ناسنامەی پارچەپارچە یەکێکە لە گرنگترین چەمکە هاوچەرخەکان لە تێگەیشتن لە بارودۆخی مرۆڤی مۆدێرن، جا چ کۆچبەر بێت، چ کۆڵۆنه‌كراو بێت، یان لە فەزای فرەکولتووریدا بژی. ئەم زاراوەیە یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی له‌وه‌ تێ بگەین چۆن مرۆڤەکان ڕەنگە چیتر نەتوانن پێناسەی “خود” به‌ گشتی بکەن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چۆن ناسنامەکانیان تێکەڵ بە ململانێ، هەڵپەساردن یان پارچەبوون دەبن.

[5] زاراوەیەکە بۆ ئاماژەکردن بە بابەتێک کە لە پێکهاتەی دەروونی، کۆمەڵایەتی، یان فەلسەفیی خۆیدا لە دۆخی لەرزین، ناسەقامگیری، پچڕان، یان هەڵپەساردندایە. بە پێچەوانەی وێنەی کلاسیکیی “سوژەی عەقڵانی جێگیر و خۆئاگا”وه‌، ئەم چەمکە ئاماژەیە بۆ بارودۆخی ئاڵۆز و پارچەپارچە و ناجێگیری مرۆڤی هاوچەرخ؛ بابەتێک کە لە نێوان هێزە دژبەیەکەکانی ناوەوە و دەرەوەیدا دێت و ده‌چێت.

[6] لە تیۆریی لاکانیدا (objet a)، ئۆبژەیەکی خەیاڵی و دەستپێڕانه‌گه‌یشتووه‌ کە ئارەزووی مرۆیی ده‌خاته‌ جموجووڵه‌وه‌. ئەم ئۆبژەیە نە ڕاستەقینەیه‌ و نە توانای به‌خاوه‌نبوونی هه‌یه‌، ئه‌و “شتێکی ونبوو”ە کە سوژە هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێت. ئاره‌زووی مرۆڤ لەبری ئەوەی بگاتە ئەم ئۆبژەیە، خۆی لە فانتازیا و گەیشتن پێیدا ده‌بینێته‌وه‌. لە ڕاستیدا (objet a) نوێنەرایەتیی ئەو بۆشایییە دەکات کە ناسنامە و ئارەزووی مرۆڤ پێک دەهێنێت و بەردەوامی پێ دەدات.

[7] بریتییە لە وەڵامدانەوەی ئاڵۆز و چەندچینیی مرۆڤ بۆ ئەزموونە تراومایییه‌كان، کە دەتوانێت مێشک، جەستە، یادەوەری و ڕەفتاری مرۆڤ بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژ تێک بدات. ئەم کاردانەوانە نیشانەی لاوازی نین، بەڵکوو هەوڵی جەستە و دەروونن بۆ مانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەزموونێکی بەرگەنەگیراودا.

[8] واتە جەستەیەک کە تووشی نائارامی، دڵەڕاوکێ، لێكپچڕان، یان تووشی گوشاری دەرەکی و ناوەکی دەبێت؛ جەستەیەک کە چیتر ناتوانێت بە سادەیی “خۆی” بێت. ئەم چەمکە زۆرجار لە ڕەخنەی هونەری، دیاردەناسیی جەستە، شیکاری دەروونی و تیۆرییە هاوچەرخه‌كانی شوناسدا بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی جەستە وەک شوێنی برینداربوون و ململانێ و مێژوو سەیر بکرێت، نەک تەنها وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی بایۆلۆژیی په‌تی.

[9] توندوتیژیی ناوەکیبوو ئاماژەیە بۆ ناوەکیکردنی شێوازەكانی بیرکردنەوە، ڕەفتارەکان، یان نۆرمە باڵادەسته‌كان لەلایەن تاکێکەوە؛ ئه‌و نۆرمانه‌ی کە لە ڕاستیدا زیانبەخشن بۆ تاک. ئەمەش دەتوانێت بیروباوەڕی نەرێنی سەبارەت بە گروپەکەی خۆی یان لێکدانەوەی هەڵە بۆ پەیوەندییەکانی باڵادەستی لەخۆ بگرێت. ئەم چەمکە بە تایبەتی لە په‌یوەندی لەگەڵ توندوتیژیی سیمبۆلیدا کاری پێ ده‌كرێت، کە ژێردەستەکان نۆرم و ستاندارەکانی سەرووترەکان لەناو خۆیاندا ناوه‌كی ده‌كه‌نه‌وه‌ و ڕه‌وایه‌تییان پێ دەدەن، بەمەش په‌یڕه‌وێكی کۆمەڵایەتیی نایەکسان دێته‌ ئاراوه‌ و به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات.

[10] چەمکێکی سەرەکییە لە ده‌رونشیكاریی فرۆیددا. ئاماژەیە بۆ دیارده‌ی ناوەرۆکێکی چه‌پێنراو له‌ نه‌ستدا، كه‌ بە شێوەیه‌كی گۆڕاو و نه‌ویستراو و ناڕاستەوخۆ، دەگەڕێتەوە نێو دەروون. ئه‌م چه‌مكه‌ له‌ ڕاستیدا واته‌ پاڵنانی شتێک به‌ره‌و نه‌ست به‌هۆی قبوڵنەکرانی یان ئازارده‌رییه‌كه‌یه‌وه‌ (بۆ نموونە ئاوات، ئارەزوو، یادەوەری یان خەیاڵ)، كه‌ لە فۆڕمە گۆڕاوه‌كانی وەک خەون، خزینی زمان، بیرچوونەوە، نیشانەکانی دەمارگیری، یان تەنانەت کردەی ڕەفتاری سەیروسه‌مه‌ره‌دا خۆیان نیشان ده‌دات.

[11]ئاماژەیە بۆ ئەزموونێک کە ئەگەرچی لە جیهانی دەرەوەدا ڕاستەقینە نییە، بەڵام نوێنەرایەتی واقیعێکی ناوەکی و نه‌سته‌كی و سۆزداری بۆ تاک دەکات. لای فرۆید و لاکان، وەسوەسە یان وڕێنه‌ك دەتوانێت گەڕانەوەی ئارەزووی چه‌پێنراو یان یادەوەرییەکان بێت، کە لە شێوەی دەنگ یان وێنەی خەوناویدا دەردەکەون، نەک ڕاستەوخۆ دەرببڕدرێن. ئەم ئەزموونە تەنیا به‌هەڵەدتچوونێكی دەروونی نییە، بەڵکو فۆڕمێکە لە دەرکەوتنی هه‌قیقه‌تێكی دەروونی چارەسەرنەکراو لە نه‌ستدا.

[12] قۆناغی ئاوێنە یان دروستتر “ئاوێنه‌ وه‌ك دروستكه‌ری من” چەمکێکی لاکانییە کە ئاماژەیە بۆ قۆناغێک لە گەشەکردنی منداڵدا (نزیکەی ٦ بۆ ١٨ مانگ) کە تێیدا منداڵ لەگەڵ بینینی وێنەی خۆی لە ئاوێنەدا، سەرەتا “خۆ” وەک کۆیەکی یەکگرتوو دەناسێتەوە. ئەم ئەزموونە سەرەتای دروستبوونی “ئیگۆ”یە، بەڵام لەسەر بنەمای واقیعی ناوه‌كی نییە، بەڵکوو لەسەر بنەمای وێنەیەکی دەرەکی و خەیاڵییە، کە دەبێتە هۆی نامۆبوون. منداڵ خۆی لە وێنە یان لە نیگای کەسێکی تردا (وەک دایک) دەبینێتەوە و ئەم پشتبەستنە بە “ئەوی تر” دەبێتە هۆی ئەوەی ناسنامەکەی هەمیشە تا ڕادەیەک ناتەبا و ناجێگیر بمێنێتەوە. ئەم قۆناغە خاڵی چوونەناو ڕیزبەندی خەیاڵییە و بناغە بۆ پێکهاتەی دەروونی مرۆڤ لە تیۆریی لاکانیدا ده‌سته‌به‌ر‌ دەکات.

[13] چەمکێکە کە ئاماژە بە نوێنەرایەتییە کولتووری و دەروونشیکارییەکانی ژنان دەکات وەک شتێکی نهێنی، بزواندن، یان هەڕەشەئامێز؛ ئەو ژنانەی کە وا بیردەکرێتەوە کە ئارەزوو، جەستە یان دەسەڵاتیان لە دەرەوەی سیسته‌می مرۆڤسەنتەری بێت و هەربۆیە وەک ئەهریمەن، جادووگەر یان فیتنه‌گه‌ر وێنا دەکرێن. ئەم نوێنەرایەتییانە ڕەگیان لە ئەفسانە و هونەر و شیکاری دەروونیدا هەیە (وەک تیۆریی لاکان سەبارەت بە ژنان وەک “ئەوی تری ڕادیکاڵ”) و زۆرجار لە ترسێک لە ژنانە، وەک شتێکی تێنەگەیشتوو یان کۆنترۆڵنەکراو سەرچاوە دەگرن. جولیا کریستیڤا باس لەوە دەکات کە مێینەیی و جەستەی مێینە، بەتایبەتی پرسەکانی وەک سوڕی مانگانە و منداڵبوون، زۆرجار لە کولتورە پیاوسالارەکاندا وەک ئەهریمەنیی یان هەڕەشەئامێز سەیر کراون بەهۆی پەیوەندییان بە “ناپاک”ه‌وه‌ (واته‌ ئەو شتانەی کە دەبنە هۆی بێزاری و ڕەتکردنەوە). ئەم نوێنەرایەتییانە کاردانەوەن بەرامبەر بە ترس لە شتێک کە په‌یڕه‌وی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی پیاوسالاری تێک دەدات و هەرس ناکرێ. بە سادەیی، مێینە لەم ڕوانگەیەدا شتێکە کە هەم پێویستە و هەم دەترسێنێت، هەر بۆیەش لە کولتورەکاندا وەک ئەهریمەن دەردەکەوێت.

The post گێڕانەوەی برین، برینی گێڕانەوە appeared first on ژنەفتن.

ژوانی ناو هۆبەی قەرەجەكان
لەگەڵ گەیشتیندا، ژەنەراڵ خۆزێ ستێفانۆس فێرناندێز لە ناوەندی گۆڕەپانە دێرینەكەی مێدێلیندا، سێدارەیەكی بۆ ئێمیلیانۆ ئارماندا گۆنزالێس هەڵخستبوو. لە ماڵەكەشیدا وێنەیەكی ئەوی لە دیواری بەرانبەر مێزی كاركردنەكەیەوە هەڵواسیبوو، كە لە یەكێك لە ڕۆژنامەكانی دژی دەوڵەتدا بڵاو بووبووەوە. دەیویست هەمیشە لەبەرچاوانی بێ و بۆ ساتێك لێی خافڵ نەبێت. گۆنزالێس، كە ماوەیەكی زۆر بوو ئارامی لە هێزەكانی دەوڵەت بڕیبوو، لەگەڵ گەریلا سەرسپەردەكانیدا، لە ئەشكەوت و زەنوێرەكانی كوێستانەكانی ئاند خۆی قایم كردبوو. لەو ماوەیەدا هیچ سەركردەیەكی ناوخۆیی هێندەی ئەو هێزەكانی دەوڵەتی پەرێشان نەكردبوو. كەسیش نەیدەتوانی وەها دڵڕەقانە لەسەر ڕێی كاروانە سەربازییەكاندا بۆمب بنێتەوە. دەوڵەت نەیدەزانی ئەم شەیتانە بزێوە چۆن و بە چ هێزێكەوە ڕۆژ بە ڕۆژ گۆڕستانی سەربازەكان بەرین و بەرینتر دەكات. هەمیشە ئەو پرسیارەی لە ژەنەراڵ فێرناندێز دەكرد كە گەریلاكان چۆن ئاگاداری نەخشەكانی ئەون و بۆچی هەردەم هەنگاوێك لەپێشیەوەن؟ ئەویش، كە لە پایتەخت وەك ئەفسەرێكی جەنگاوەر و نەترس ناسرابوو، لە ژێرەوە پەیوەندی لەگەڵ ئینگلیزەكاندا بەستبوو تا یاخیبوونی گۆنزالێس درێژە بكێشێ و دەوڵەت ئاگای لە سنووری شارەكانی باكوور نەمێنێت. بۆ شاردنەوەی پەیوەندییەكەشی توندییەكی زۆری دەنواند و هەموو ڕۆژێكیش سەردانی سێدارە تاك و تەنیاكەی ناوەندی شاری دەكرد؛ ئەو سێدارەیەی وا نزیكەی دوو ساڵی ڕەبەق بوو لەبەر شێ و بارانی مێدێلیندا، لە چاوەڕوانی سەری گۆنزالێسدا بوو. یەكەمین كاری هەر ڕۆژێكی، سەردان و سڵاوكردن لە سەربازە ئێشكگرەكانی بەردەم سێدارەكە بوو:

ـ ڕۆژباش سەرباز!

ـ ڕۆژباش ژەنەراڵ.

هاواری دەكرد و پاشان بە سینگی دەرپەڕیو و دەستێكی ڕاوەشاو و دەستێك لەسەر كیفی دەمانچەكەی، بە چەند پلیكانەیەكدا سەردەكەوتە سەر ئەو تەختەی كە سێدارە چاوەڕوانەكەی لەسەر هەڵخرابوو. دەگەیشتە بەردەم ئەڵقەی شۆڕەوەبووی پەتەكە و دەستی سەر دەمانچەكەی بەرز دەكردەوە و سەری پەنجەكانی لە داوە زبر و ئەستورەكانی دەخشاند. لەوێوە سەرەتا سەیرێكی ڕیزی سەربازەكان و پاشان ئەو خەڵكانەی دەكرد كە لە دەوری گۆڕەپانەكە كۆ دەبوونەوە و لە چاوەڕوانیی هەواڵی دەستگیركردنی گۆنزالێسدا گوێقوڵاخ دەبوون. بەڵام وەك هەموو سپێدەیەكی تر، نوتقێكی فەرماندانەی كورتی دەدا و لە كۆتایییەكەشیدا دەیگوت: “دڵنیا بن بەم زووانە سەری ئەو یاخییە دەهێنمە سەر دار. یەكەمین خۆراكی ئەم شێرە برسییە چاوەڕوانە دەبێ گەردنی ئەو خیانەتكارە بێ. با هاوڕێ و دۆست و لایەنگرەكانی چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بن كە یەك یەك دەیانكەم بە گەرووی ئەم بوونەوەرە مەزنەی خوداوەندی سەربازیدا”.

كە دەهاتە خوارەوە، بە چاوی دڵ خەڵكەكەی دەبینی لە ناخەوە لاقرتێیان دێ و پێی پێدەكەنن. نائارامی و بێمتمانەییی سەربازەكانیشی دەبینی، كە لەوپەڕی وەڕسبوون بەدیار سێدارەیەكی مایەبەزەییەوە، ئۆقرەیان لێ بڕابوو. ژەنەراڵ وەهای پیشان دەدا لە مێدیلیندا تاك و تەنیایە و جگە لە سێدارەكەی ناوەندی گۆڕەپانەكە هیچ دۆستێكی تری نییە. هەر بۆیە بە چاوی نەیار سەیری هەموو كەسێكی دەكرد و گومانی لە هەموو ئەفسەرەكانی دەوروبەریشی هەبوو. هەرگیز پلان و نەخشەی هێرشەكانی لە سەربازخانەكە بەجێ نەدەهێشت و دەیبردنەوە ماڵەكەی، كە ڕاست لە پشتی سەربازخانەكەوە بوو. بەڵام لە جیاتی ئەفسەرەكان و سیخوڕەكانی دەوروبەری، نزیكترین كەسی ژەنەراڵ، واتە مادلینا نەخشەكانی ڕەوانەی كێوەكانی ئاند دەكرد.

مادلینا فێرناندێزی ژنی ژەنەراڵ كە قەت خۆشی لە مێردەكەی نەدەهات و بە زۆرەملێ ڕادەستی بووبوو، ئاشقی جوانی و نیگا بڕندە پیاوانەكانی گۆنزالێسی نێو وێنەكە بووبوو. ڕۆژانە بەدیاریەوە كاتێكی زۆری بەسەر دەبرد و شەوانەش بە خەیاڵ دەچووە ئامێزیەوە. دڵی بەرایی نەدەدا ئەم یاخییە جەربەزە و سەرنجڕاكێشە بە دەستی زرتەزەلامێكی دڵڕەقی وەك مێردەكەی بكوژرێت. لە ڕاستیدا ژەنەراڵیش زۆر باش ئەمەی دەزانی. بە درێژایی ئەو ساڵانەی زەوتی كردبوو، بۆ یەك جاریش بێ ئەوەی هەستی دەستدرێژی لای مادلینا دروست بكات، نەیتوانیبوو ئاوێزانی ببێ. زۆر باش دەیزانی بەو ڕوخسارە گرژ و ڕەوشتە كەمتیارئاساییەیەوە بە ئاسانی ناتوانێ دڵی ژنێك بەدەست بهێنێت، كە هەمیشە وەك غەنیمەتی شەڕ سەیری دەكرا. مادلینا بۆ ساتێكیش نەیدەتوانی ئەو كارەساتە لەیاد بكات وا مێردە ستەمكارەكەی بە سەدان سەربازی بێبەزەیییەوە بەسەر دایك و باوكی و خەڵكی گوندەكەیاندا هێنابووی. ئەو بە چاوی خۆی بینی بوو چۆن منداڵانی گوندی هەڵدەدایە نێو بیرە قووڵەكانی ئاوەوە، تەنیا بەهۆی ئەوەی برا و باوكەكانیان شەڕی یاسا بەزۆر سەپێنراوەكانی دەوڵەتیان دەكرد؛ هێشتا بۆنی دوكەڵی ماڵە سووتاوەكانیان لە لوتیدا بوو. بۆیە هێندەی ماوەیەكی كەم بەسەر هاتنیاندا بۆ مێدێلین تێپەڕی و نەخشە سەربازییەكانی لەسەر مێزی كارەكەی ژەنەراڵ بینی، بڕیاری دا دەست بۆ كارێكی مەترسیدار ببات. كارێك، كە بێ هاوكارێك بەڕێوە نەدەچوو. ئەو هاوكارەش بێجگە لە گلۆریای خزمەتكاریان كەسی تر نەبوو. گلۆریا، وەختێ مادلینای دەبینی ئەوقی وێنەكەی گۆنزالێس بووە، كەم كەم لێی نزیك دەبووەوە.

ـ خانمەكەم وەختێ سەرنج لە گۆنزالێس دەدەن شێوەتان دەگۆڕێت.

گلۆریا بوو. لە یەكێك لەو ساتانەدا، لەسەر سینییەكی تەختەییی نەخشێنراو، قاوەیەك و پارچەیەك كێكی لە بەردەم ژنی ژەنەراڵدا دانا.

ـ مەگەر من چۆن سەیری دەكەم؟

مادلینا كەمێك پەشۆكا. خێرا بەدوایدا گوتی:

ـ نابێ بیرت بۆ هیچ شتێكی تر بچێت. تەنیا بیر لەوە دەكەمەوە …

گلۆریا نەیهێشت قسەكەی تەواو بكات:

ـ خانم، دڵنیا بن بە ئاسانی دەستی هاوسەرەكەتانی پێ ناگات. بەتایبەتی گەر ئێوە ..

ـ ئەگەر من چی؟ ها، گلۆریا من چی؟

خزمەتكارەكە، چونكە بزیسكەی ئەوینی لە چاوانی خانمەكەیدا بەدی كردبوو، ترسێكی نەبوو لەوەی كە بڵێ:

ـ ئەگەر ئێوە هاوكاری بن!

گلۆریا ئەو ڕۆژە و ڕۆژانی دواتر هێندە باسی جوانی و مێرخاسیی گۆنزالێسی بۆ مادلینا كرد و هەواڵەكانی شەڕی پارتیزانەكانی پێ گەیاند، كە ئاگرەكەی دڵی خانمەكەیی خۆشتر كرد و لەو ڕێگەیەشەوە بووە تەنیا دۆستی متمانەپێكراوی لە شارەكەدا. زۆری نەبرد لە ڕێگەی گلۆریاوە یەكەمین نامەی پڕزانیاری بە ئیمزای نەناسراوێكەوە ڕەوانەی دەرەوەی ماڵ كرد و لەوێشەوە بە تەتەرێكدا گەیەنرایە كێوەكانی ئاند. ئەنجامەكەی بە دڵی مادلینا كەوتەوە. چەند مانگی یەكەم نامەكان بەو جۆرە گەیشتن و نەخشەی هێرشەكان هەڵوەشانەوە. چێشتەنگاوێكی دوای چەند مانگێك لە یەكەمین نامە، خزمەتكارەكە بە مەكرێكەوە نامەیەكی گۆنزالێس لەنێو سوخمەكەی دەردەهێنێت و دەیداتە مادلینا. لە نامەكەدا تكا كراوە كە مادلینا ناسنامەی خۆی ئاشكرا بكات. ئەویش لە وەڵامدا بۆی دەنوسێت :

” ئێمیلیانۆی ئازیز، بمبورە كە لە ترسی ئاشكرابوون ناتوانم خۆمت پێ بناسێنم، هێندەم بەسە كە بزانیت ئاشقتم”.

نزیكەی دوو ساڵ ئاگری ئەوین و ئاگری جەنگ تێكەڵ دەبن و ڕۆژ و مانگەكان تێدەپەڕن. دەیان نامەی پڕ لە حەسرەتی دیدار لە نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ دەكرێن. لەولاشەوە، چەندین جار بەهۆی ڕزینەوە، ژەنەراڵ بە دەستی خۆی پەتی سێدارەكە دەگۆڕێت. دەیان هێرش و دەیان شكستی ژەنەراڵ و كوژرانی سەدان سەرباز، دەبنە باسوخواسی ڕۆژنامەكان. لەم نێوەندەدا دەوڵەت لە ژەنەراڵ خۆزێ ستێفانۆس فێرناندێز نائومێد دەبێت و بڕیاری گواستنەوە و سڕكردنی دەدات. ژەنەراڵ كە لەم ڕووداوە دەترسا، لەسەر داوای ئینگلیزەكان تكا دەكات ماوەیەكی تر مۆڵەتی بدرێتێ و بەڵێنی سەركەوتن دەدات. دەوڵەت بەو مەرجە ڕازی دەبێت ئەگەر لە ماوەی دوو مانگدا نەیتوانی سەری ئێمیلیانۆ ئارماندا گۆنزالێس بنێرێتە پایتەخت ئەوا ملی خۆی بە سێدارەكەی ناوەندی شارەوە دەكەن.

وادەكەی دەوڵەت بەرەو كۆتایی دەچێت. ترسی مەرگ، ژنەراڵ و ترسی جودایی مادلینا دادەگرنەوە. ئەو ڕۆژانە كەمخەوی و بێخوڵقی دەستی خۆیان لێ وەشاندووە. تەمی خەمێكی قووڵ لەسەر سینەی نیشتووە و ناڕەوێتەوە، هەمیشە وا هەست دەكات شتێكی خڕ و سەنگین بەرئەوكی گرتووە و دەیەوێ شانێكی دڵخواستەی دەست كەوێ تا لەسەری تێر بگری. نیوەڕۆیەكی ناوەڕاستی هەفتە، كە لە بەرانبەر وێنەكەی گۆنزالێسدا دانیشتووە، لەسەر مێزكارەكەی ژەنەراڵ خەریكی نووسینی دوایین نامەیەتی:

“ئازیزی نەدیتەم، دڵ، وەختە لە سینەمدا باڵ بگرێتەوە، خۆزگە ببوایەتە كۆترێك و ئەم نامەیەم لە قاچی ببەستایە. نا، خۆزگە هەر خۆم بمتوانیایە بفڕم و بێمە لات. هەرچۆن بم، ڕەنگە ئەمە دوایین نامەم بێ بۆت. هەموو شتەكان خەریكە كۆتایییان دێت. پێم وایە تا ئێستا ئەوینی خۆم بۆ سەلماندبیت، بۆیە پێش كۆتایی، تەنیا ئاواتی ژیانم ئەوەیە كە بۆ یەك جار بتبینم و لە ئامێزت بگرم. ئیمزا: مادلینا فێرناندێز، ژنی ژەنەڕاڵی مەزنی دەوڵەت”.

لەو وەختەوەی مادلینای ناسی بوو، خولیای ئێمیلیانۆ ئارماندا گۆنزالێس ئیتر تەنیا بۆ ئازادكردنی مێدێلین نەبوو، بەڵكوو نامەكانی مادلینا گوڕوتینێكی جیاوازتریان پێ دەدا. بە وزەی ئەوینی ئەو، لە جاران بەهێزتر شەڕی دەكرد و هەوڵی دەدا زووتر لە ژیانی كوێستانەكان و ئەشكەوتنشینی ڕزگاری ببێ و بگاتەوە شار. بەڵام ئەم نامەیەی دواییان وەك ئاگرێك بوو كە لە پاوانی ئارامیی وی بەربووبێ. “ژنی ژەنەراڵی مەزنی دەوڵەت” ئاشقی بوو! باوەڕی نەدەكرد كە لە یەك كاتدا، لە هەردوو گۆڕەپانی سەربازی و ئەوینیشدا كەوتووەتە بەرامبەر یەك كەسەوە. بۆیە بێ بیركردنەوە لەوەی چی ڕوو دەدات، ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە وەڵامدا بۆی دەنووسێت:

“مادلینا لەئامێزنەگیراوەكەم، ڕۆژی یەكشەمە، دانی ئێوارە، لە كەرنەڤاڵی گەورەی شاردا، دێمە ناو دەواری قەرەجەكانەوە و لەگەڵ تەقاندنی یەكەمین فیشەكەشێتەدا وەرە ناو هۆبەی سەرەكیی قەرەجەكانەوە، لەوێ یەكتر دەبینین و بۆ هەمیشە دەبی بە هی من.”

وەڵامی نامەكە لە هەموو جارێك زووتر هاتەوە. تەنیا دوو ڕۆژی پێ چوو. بەڵام لای مادلینا تەمەنێك بوو. هەرگیز، لای ئەو هیچ چاوەڕوانییەك هێندە درێژەی نەكێشابوو. وا هەستی دەكرد ژەنەراڵ و هەموو سەربازەكانی میلی كاتژمێرەكانیان ڕاگرتووە و نایەڵن بچێتە پێشەوە. ترس، دڵەوڕاكێ، كەفوكوڵی ئەوین و چاوەڕوانیی دیداری یار پشوویان سوار كردبوو. لەگەڵ گلۆریادا بەرنامەیان داڕشت كە چی بپۆشن، چی لەگەڵ خۆی ببات و چۆن بچنە كەرنەڤاڵەكەوە و بە چ شێوەیەك بگەنە هۆبەی قەرەجەكان. بەدەم ژماردنی دەیان هەزار چركەوە لە كاتژمێرە هەڵواسراوەكەی ماڵەكەیاندا، هەرچۆن بێت ڕۆژی یەكشەمە گەیشت. سەرلەبەیانییەكەی بۆ چاوبەستی دەوروبەر، لەگەڵ گلۆریادا چووە گەورە كاتێدراڵی مێترۆپۆلیتان و پێكەوە نوێژیان كرد و پاڕانەوە. گلۆریا داوای لێ كرد كە بچێتە بەردەم كەشیش و دان بە گوناهەكانیدا بنێت. بەڵام مادلینا ڕەتی كردەوە:

ـ من كە لە كاتێدراڵەكە دەچمە دەرەوە، بڕیارە ڕەدوی خۆشەویستەكەم بكەوم، ئەمەش واتە خیانەتكردن لە هاوسەرەكەم و ئەنجامدانی تاوانێكی گەورە، ئیتر تۆبەكردن چ مانایەكی هەیە؟

ـ لانی كەم داوای بەخشینی گوناهەكانی ڕابردووت بكە.

مادلینا كەمێك بە توڕەیییەوە وەڵامی دایەوە:

ـ لە ڕاستیدا ئەوەی دەبێ داوای بەخشینی لێ بكرێ منم !

گەڕانەوە ماڵەوە و خۆیان ئامادە كرد. دانی ئێوارەكەی، ئاپۆڕەی نێو كەرنەڤاڵی شار كەروێشەكەی دەكرد. كەس ئاگای لە كەس نەبوو. مادلینا و خزمەتكارەكەی بە جلی ئاودامانی كەمەرتەنگ و سینەوازەوە گەیشتبوونە لای ژنە فاڵگرەوەكانی دەواری قەرەجەكان. دنیا خەریك بوو تاریك دادەهات و یەكەمین فیشەكەشێتە هەڵدرایە ئاسمان و هەزاران بزیسكەی ڕەنگاوڕەنگ ئاسمانیان داگرتەوە. مادلینا بە ئاستەم دەیتوانی هەناسە بدات. گەیشتنە بەردەم هۆبەی سەرەكیی قەرەجەكان. ئێستا لەو دیوە و لە بن دەوارەكەدا خۆشەویستەكەی چاوەڕێی دەكات. لادەرەی دەوارەكەیان هەڵدایەوە و چوونە ژوورەوە. مادلینا باوەڕی بە چاوەكانی خۆی نەدەكرد. ئێمیلیانۆ ئارماندا گۆنزالێس بە گوریسێكی ئەستور، لەسەر كورسییەك شەتەك درابوو و كوتەپەڕۆیەكیان لە دەمی ئاخنی بوو. بە چاوی سەركردە و ئەویندارێكی شكستخواردووەوە سەیری چاوانی پڕفرمێسكی مادلینای دەكرد. گلۆریا كە تا ئەوكاتە وەك فریشتەیەك دەینواند، شیرەبزەیەكی شەیتانانەی بۆ مادلینا كرد و چووە باوەشی ژەنەراڵ خۆزێ ستێفانۆس فێرناندێزەوە.

پاریس

16ی ئۆكتۆبەری 2023

The post ژوانی ناو هۆبەی قەرەجەكان appeared first on ژنەفتن.

“ماڵی چۆڵی خه‌سره‌وئاوا”
ئەم توێژینەوە ئەكادیمییە، لە بنەڕەتدا نامەیەكی ماستەر یەكە بە ناوی “شیعری شینگێڕی لای شاعیرانی ژنی قۆناغی یەكەمی قاجار (١٧٩٥-١٨٤٧): مەستورەی كوردستانی وەك نموونە”، كە لەژێر سەرپەرشتی مەدام ئێڤ فۆیبوا، بە زمانی فڕەنسی بۆ وەرگرتنی پلەی مێتریز “maîtrise”، لە ساڵی ٢٠١٣دا پێشكەشی بەشی لێكۆڵینەوە ئێرانییەكانی زانكۆی سۆربۆنی نوێ (Paris III) كراوە و بە پلەی نایاب وەرگیراوە. هەروەها بە یەكەمین توێژینەوە دادەنرێت، كە تا ئەوكاتە بە زمانی فڕەنسی لەبارەی مەستورەوە ئەنجام درابێت. لە توێژینەوەكەدا هه‌وڵمان داوه‌ به‌ میتۆدێكی‌ وه‌سفی ـ شیكاری‌‌‌، له ‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یی و ئا‌رشیفییه‌وه‌ زانیارییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین.

لێكۆڵینەوەكە،‌ جگه‌ له‌ پێشه‌كییەك‌، له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت، كه‌ ئەویش به ‌سه‌ر دوو پاژی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش بووە. له پاژی یه‌كه‌می ‌به‌شی یه‌كه‌مدا، كه‌ زیاتر وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كه‌،‌ هه‌وڵ دراوه پێناسه‌ و شیكاری چه‌مكه‌ سه‌ره‌كییه‌ پێویستەكانی توێژینه‌وه‌كه‌ی تێدا بكرێت. له‌ پاژی دووه‌میشدا، باس له‌ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ژنان له‌ قۆناغی یەكەمی قاجار، شێوازناسی شیعری ئه‌م ده‌وره‌یه، ‌پێگه‌ و تایبه‌تمه‌ندییەكانی شیعری ژنان و شیننامەی ژنانی قۆناغە‌كە كراوه‌. له‌ پاژی یه‌كه‌می به‌شی دووه‌میشدا سه‌رنج و تێبینیمان له‌باره‌ی شیعرە شینگێڕییە‌ فارسی و كوردییه‌كانی مه‌ستوره‌وه‌ تۆمار كردووه‌، كه‌ بۆ چوار كه‌سی خێزانه‌كه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه‌. هه‌رچی پاژی دووه‌می به‌شی دووه‌میشه،‌ تایبه‌تمان كردووه‌ به‌ هێنانەوەی چه‌ند نموونه‌یه‌كی شینگێڕییەكانی مه‌ستوره‌. له‌ كۆتاییشدا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ ڕوو و هه‌وڵی ساغكردنه‌وه‌ و پاسادانی گریمانه‌ی باسه‌كه‌مان داوه‌.

لەبارەی بیبلیۆگرافیای توێژینه‌وه‌كه‌مشمانەوە،‌‌ بێگومان به‌ هۆكاری ده‌ستنه‌كه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی ته‌واو له‌م باره‌یه‌وه كێشه‌مان هه‌بووه‌،‌ به‌ تایبه‌تی ده‌ستخستنی هه‌موو ده‌ستنووسه‌كانی شیعری ژنانی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه‌ كارێكی ئاسان نییه، چونكه‌ هه‌ندێكیان یان به‌ ته‌واوی له‌ناو چوون، یان له‌ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تردا به‌ كورتی ناویان هاتووه‌، یاخود هیچ نموونه‌یه‌كی شیعرییان تۆمار نه‌كراوه‌.

دەتوانن لە سەرەوە ئەم کتێبە دابگرن

The post “ماڵی چۆڵی خه‌سره‌وئاوا” appeared first on ژنەفتن.