حەمەی کەریمی, Author at ژنەفتن
ته‌کنیک و پارامێتره‌کانی گێڕانه‌وه‌ی پاش مودێڕن له‌ نۆڤلێتی “وێڵی”دا
ئاماژه‌یه‌کی پێویست
ئه‌م بابه‌ته‌ کورتەی‌ باسێکه‌ له‌ کۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی که‌ له‌ کۆڕه‌که‌ی مه‌ریوان و له‌ 22 ی ڕه‌زبه‌ردا، سه‌باره‌ت به‌م کتێبه‌ پێشکه‌ش به‌ خوێنه‌ران و به‌شداربووان کرا.
کاتێک باس له‌ خوێندنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌قێکی هونه‌ری یان ئه‌ده‌بی ده‌کرێ، پێویسته‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ تیۆریی جوانیناسیی”  ئادۆڕنۆ” و ئه‌و پێناسه‌ گشتگیره‌ی که‌ له‌ فۆڕمی به‌رهه‌می هونه‌ری و ده‌قی ئه‌ده‌بی له‌ به‌رده‌سته‌. (فۆرم، ئه‌و گشتییه‌ته‌ی که‌ توخم و ڕه‌گه‌زه‌‌ زمانی و مانایی و ته‌کنیکییه‌کانی به‌رهه‌می هونه‌ری یان ده‌قی ئه‌ده‌بی پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێ.)‌ نۆڤێلێتی “وێڵی” له‌ سۆنگه‌ی فۆرمه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌یه‌کی مۆدێڕنه‌، به‌ که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ هه‌ندێک پارامێتر و ته‌کنیکی ئه‌ده‌بی پاش مودێڕنیستی چیرۆکه‌که‌ی ده‌باته‌ پێشه‌وه‌. ‌
*زمانی گێڕانه‌وه‌ی وێڵی،‌‌ زمانێکی مودێڕن، شه‌فاف و تاڕاده‌یه‌ک نزیکه‌ له‌ زمانی ‌” فردینان سێلین”.
*  گێڕانه‌وه‌‌ی که‌سایه‌تییه‌کان و ڕووداوه‌کان له‌نێوان خه‌ون و واقێعدایه‌ و گێڕانه‌وه‌یه‌کی مه‌یله‌و سوورئالیستییه‌.
* تێمی سه‌ره‌کیی چیرۆک، تێمێکی سایکۆلۆژی و ئێگزیستانسیالیسته‌ – به‌ ڕوانگه‌یه‌کی ئۆنتۆلۆژیکی‌- و  زیاتر به‌ لای‌ دۆخی ” کافکایی”دا ڕۆیشتووه‌.
له‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌شی سێیەم و کۆتاییی ڕۆماندا، ده‌رده‌که‌وێت، که‌سایه‌تیی ” تۆ” ی چیرۆکەکە مردووه ‌و وه‌گێڕ ده‌یهه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی یاده‌وه‌ری و بیرهێنانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیی “تۆ” خولیا و خه‌ون و بیرکردنه‌وه‌ و حه‌زه‌کانی  بگێڕێته‌وه‌.
*  ئه‌م نۆڤێلێته‌ به‌پێی گێڕانه‌وه‌ و گۆشه‌نیگاکان، له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه‌.
*  به‌شی یه‌که‌م: چیرۆکبێژی له‌ گۆشه‌نیگای که‌سی دووهه‌مه‌وه‌یه‌‌‌. وه‌گێڕ وه‌ک که‌سێکی متمانه‌پێنه‌کراو‌، که‌ بۆ خۆی یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی ناو داستان، له‌ گۆشه‌نیگای دووه‌م که‌سی تاکه‌وه‌ چیرۆکی که‌سایه‌تییه‌کی نادیار که‌ به‌ “تۆ” ناسراوه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌. ئه‌و “تۆ”یه‌، له‌وانه‌یه‌ تۆی خوێنه‌ر بێت. یان له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ” تۆ”یه‌ که‌سایه‌تییه‌کی ناو چیرۆکه‌‌ و وه‌گێڕ ىێت بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێ، بۆ تۆی خوێنه‌ری ده‌گێڕێته‌وه‌. یان ڕه‌نگه‌‌ ئه‌و “تۆ”یە هه‌ر دووکیان بێت، واته‌ هه‌م که‌سایه‌تیی ناو چیرۆک بێت و هه‌م “تۆ”ی خوێنه‌ر بیت، له‌وانه‌یه‌ هیچیان نه‌بێت. که‌سایه‌تییه‌کی نادیاربێ و وه‌گێڕ بۆ تۆی خوێنه‌ر و ئه‌و تۆیه‌ی ناو چیرۆکیش ڕه‌وایه‌تی ده‌کا. وه‌ک چۆن له‌ به‌شی سێهه‌مدا که‌سایه‌تیی چیرۆک نکۆڵی ده‌کات له‌و تۆیه‌ی که‌ له‌ به‌شی یه‌که‌م و دووه‌مدا گێڕدراوه‌ته‌وه‌ و بۆ خۆی ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی گێڕدراوه‌ته‌وه‌ من نیم، نابێ من بم. ده‌ڵێم من نیم… چونکه‌ دڵنیام من نیم. نازانم بۆ ئه‌م کابرا هاتووه‌ به‌رۆکی منی گرتووه؟ بۆ به‌زۆر و هه‌ر به‌خورتی هه‌ندێ شت ده‌داته‌ پاڵ من، که‌ من نیم… من ئه‌مانه‌ له‌ئه‌ستۆ ناگرم.. ) وێڵی، ل 73. یان ده‌پرسێت؟ ئه‌ی ئه‌و تۆیه‌ کێیه‌؟ کاتێک ئه‌و تۆیه‌ من نیم، بۆ یه‌خه‌ی منی گرتووه‌. ل 74.
به‌شی دووه‌م:  له‌ به‌شی دووه‌مدا، ل. 53. ‌ سێ که‌سایه‌تیی سه‌ره‌کی و دوو کاراکتێری ناسه‌ره‌کی که‌ به‌ پیتی – ز ، ک –  ناویان هاتووه‌، له‌ ناو چیرۆکدا ده‌گێڕدرێنه‌وه‌، ” تۆ” من” که‌سی نادیار.” له‌ به‌شی یه‌که‌مه‌وه‌ تاکوو به‌شی سێیه‌م، گێڕانه‌وه‌ به‌ گۆڕینی په‌یتا په‌یتای گۆشه‌نیگاکان چیرۆک ده‌باته‌ پێشه‌وه‌، له‌ گۆشه‌نیگای دووهه‌م که‌سی تاکه‌وه‌ بۆ یه‌که‌م که‌سی تاک و دواتر یه‌که‌م که‌سی کۆ و سێهه‌م که‌سی تاک. ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌وه‌ ته‌کنیکانه‌یه‌ که‌ نووسه‌رانی پاش مودێڕن بۆ گێڕانه‌وه‌ی داستان زۆر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. هاوکات هه‌ر له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر له‌ ته‌کنیکی (گێڕانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌) یان گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک له‌ناو چیرۆکدا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، ئه‌م ته‌کنیکه‌ ته‌کنیکی هاوبه‌شی گێڕانه‌وه‌یه‌‌، به‌ڵام به‌ زۆری چیرۆکنووسانی پاش مودێڕن که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه‌، خۆرخه‌ لۆئیس بۆرخس، گارسیا مارکێز و ئیتالۆ کالوینۆ، زۆرترین که‌ڵکیان‌ له‌م ته‌کنیکه‌ وه‌رگرتووه‌.
* به‌شی سێهه‌م. له‌ به‌شی سێهه‌مدا، که‌ هاوکات ده‌بێته‌ به‌شی کۆتاییی ڕۆمانیش، له‌ گۆشه‌نیگای که‌سی یه‌که‌مه‌وه‌ چیرۆک ڕه‌وایه‌ت ده‌کرێت. وه‌گێڕ له‌م به‌شه‌دا نکووڵی ده‌کات له‌ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ وه‌گێڕی به‌شی یه‌که‌م و دووهه‌می چیرۆک وه‌پاڵی داوه‌. “ئه‌مه‌ منم؟  بۆ ئه‌مه‌ منم؟ ئه‌م تۆیه‌ منم؟ بۆ ده‌بێ ئه‌م تۆیه‌ من بم؟ ئه‌مه‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه‌ منم؟ نا ئه‌وه‌ی گێڕدرایه‌وه‌ من نیم… نابێ من بم… ده‌ڵێم من نیم…. چونکه‌ دڵنیام من نیم…. هه‌ر ده‌ڵێم من نیم….) ل. 73  نکووڵیکردن و پێداگری و جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌ حاشاکردن له‌و ” تۆ”یه‌ که‌ گێڕدراوه‌ته‌وه‌، بۆ خۆی ده‌بێته‌ پێناسه‌کردنی که‌سایه‌تییه‌کی تر، که‌ زیاتر وه‌ک که‌سایه‌تیی نادیاری ناو چیرۆک ده‌رده‌که‌وێ. له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر به‌ هه‌ندێ مه‌به‌ستی تایبه‌ت له‌ ته‌کنیکی مێتافێکشن (ئه‌و په‌ڕ چیرۆک) که‌ یه‌کێک له‌ تێم و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گێڕانه‌وه‌ی پاش مودێڕنیستییه‌، که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. (خوێنه‌ری ئازیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌…- مه‌به‌ستی وه‌گێڕه‌- ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک منی لێقوماو تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی وه‌ها بوو ده‌بێ ئامرازێک بدۆزێته‌وه‌ بۆ ڕزگارکردنی خۆی… یان چه‌کێک بدۆزێته‌وه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ خۆی… من له‌م نێوانه‌دا چه‌که‌که‌م هه‌ڵبژارد… ئه‌و چه‌که‌ش ئه‌و خۆی خستییه‌ به‌رده‌ستم… ئه‌و خۆی گوتی بنووسه‌… ئه‌و گوتی بنووسه‌… ) ل. 79.
نووسەر (حەمەی کەریمی) لەکۆڕی ڕه‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی کتێبی “وێڵی” دلاوه‌ر ڕه‌حیمی.
ئه‌گه‌ر باس له‌ گێڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی پێکهاته‌مه‌ند‌ بکرێ، ئه‌وه‌ ده‌بێت باس له‌ ستراکچێرێکی گشتی وه‌کوو-  گێڕانه‌وه‌، که‌سایه‌تی، فه‌زا، گۆشه‌نیگا، دیالۆگ و ڕووداو بکه‌ین. به‌ڵام له‌ گێڕانه‌وه‌ی پاش پێکهاته‌خوازیدا، هه‌ندێ تێم و پارامێتری تر، به‌ده‌ر له‌ ستراکچێری گێڕانه‌وه‌یه‌کی  پێکهاته‌خوازانه‌) ڕۆڵ ده‌بینێ. بۆیه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی پاش پێکهاته‌خوازیدا خوێنه‌رله‌ گه‌ڵ چه‌ندین جۆر گێڕانه‌وه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ ( گێڕانه‌وه‌ی لێکدراو( ته‌رکیبی) واته‌ تێکڵاوێک له‌ هه‌موو ژانره‌کان، یان چه‌ند ژانرێکی تایبه‌ت. گێڕانه‌وه‌ی بریکۆلاژ، به‌ ته‌عبیری “نۆرترۆپ فرای” گێڕانه‌وه‌ی پچڕ پچڕ و په‌رته‌وازه‌، گێڕانه‌وه‌ی ناهێڵه‌کی، گێڕانه‌وه‌ی زمان، گێڕانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌. گێڕانه‌وه‌ی ئاڵۆز و دژه‌گێڕانه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ی مودێرن به‌‌ پێکهاته‌ و ته‌کنیگه‌لی پاش مودێڕن له‌ چه‌شنی مێتافێکشن، نانۆ فێکشن‌، بنه‌ماشکێنی و په‌رته‌وازه‌یی) ته‌واوی ئه‌م پارامێترانه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی پاش پێکهاته‌خوازیدا ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن. له‌م نێوانه‌دا گێڕانه‌وه‌ی مودێڕن به‌ ته‌کنیک و پێکهاته‌ی پاش مودێڕن له‌ ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ییی ئێمه‌دا، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، گرنگی پێدراوه‌ و هاوکات وه‌ک زه‌رووره‌تێکی فۆرمیکیش (زمان و چۆن گێڕانه‌وه‌، بابه‌ت، ته‌کنیک) لای چیرۆکنووسانی کورد، به‌ تایبه‌ت چیرۆکنووسانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ جیدی ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه‌.
بنیامین ده‌ڵێت: (ڕووداوه‌ ناوه‌کییه‌کانی جیهانی ڕۆمان، شتێکی ئه‌وتۆ نییه‌ جگه‌ له‌ کێشمه‌کێش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ نه‌بێت دژ به‌ هێز و توانستی کات.) بۆیه‌ گرێدانه‌وه‌ی ئێستا و ڕابوردوو له‌م‌ کورته‌ ڕۆمانه‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاده‌وه‌ری و بیره‌وه‌رییه‌کانی ڕابوردوو، -ئه‌و یاده‌وه‌ری و بیره‌وه‌رییانه‌ی که‌ ته‌نیا ڕۆماننووس ده‌بێته‌ میراتگری و جگه‌ له‌ ڕۆماننووس که‌سی تر ناتوانێ میراتگری بێت- شتێک نییه، به‌ده‌ر له‌ ‌ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێکی ته‌واو نه‌بێ دژ به‌ هێز و توانستی کات. بۆیه‌ “ئێمیل سێوران، نووسه‌ری به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ڕۆمانیایی له‌ وته‌یه‌کدا ده‌ڵێ: (وێرانگه‌ریی “کات”  ته‌نیا به‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه‌.)
وێڵی، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی که‌سایه‌تییه‌کی مردووه‌ بۆ مردوویه‌کی تر، یان گێڕانه‌وه‌ی ته‌نێکی شه‌که‌ت و که‌نفتی کاته‌، بۆ‌ ته‌نێکی شپرز و وێرانی ناو جیهانی خۆی. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی- تۆ-یه‌کی ئابلۆقه‌دراوه‌ به‌ سه‌دان مۆته‌که‌ و هه‌زاران سالوولی تاریک و ژه‌نگاوی. که‌سایه‌تیی “تۆ”ی چیرۆک، له‌ گۆشه‌نیگای وه‌گێڕه‌وه‌، که‌سێکی شپرزی ده‌روونی و زه‌ینییه‌ و تووشی ناسه‌قامگیرییه‌کی کوشنده‌ بووه‌ و له‌ هیچ قوژبنێکی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا سه‌قام ناگرێ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کیی ئینسانی مودێڕنه‌ که‌ له‌ هیچ شوێنێک ئارام ناگرێ و ناسکنێ. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که‌ هایدگێر له‌ کتێبی “بوون و کات”دا به‌ خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کیی ” دا+ زاین” ناوی هێناوه‌.
وێڵێ له‌ سێ گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه‌ چیرۆک ده‌گێڕێته‌وه‌، که‌سی دووهه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاک و کۆ، که‌سی سێهه‌می تاک، ڕه‌وایه‌تێکی مودێڕن، به‌ڵام به‌ هه‌ندێ ته‌کنیک و تایبه‌تمه‌ندیی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی پاش مودێڕن له‌ چه‌شنی گێڕانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه (ڕه‌وایه‌تی ڕه‌وایه‌ت) مێتافێکشن له‌ چه‌ند شوێنێکدا، گێڕانه‌وه‌ی ناهێڵه‌کی، که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ ته‌کنیکی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک له‌ناو چیرۆکدا که‌ ته‌کنیکی هاوبه‌شی گێڕانه‌وه‌ی هێڵه‌کی و مودێڕن و پاش مودێڕنه‌. که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ گێڕانه‌وه‌ به‌ گۆشه‌نیگای که‌سی دووه‌می تاک و کۆ.
تا ئه‌و شوێنه‌ی بزانم، گۆشه‌نیگای دووه‌‌م که‌س له‌ گێڕانه‌وه‌ی مودێڕندا هه‌ندێک له‌ ڕۆماننووسانی ڕۆژئاوایی کاریان پێ کردووه‌. به‌ڵام زیاتر چیرۆکنووسانی پاش مودێڕن،‌ وه‌کوو ته‌کنیکێکی به‌هێز و سه‌ره‌نجڕاکێش- که‌ ڕاسته‌وخۆ، خوێنه‌ر په‌لکێش ده‌کات بۆ ناوه‌ندی گێڕانه‌وه‌ و جه‌غزی ڕووداوه‌کان- به‌ زۆری به‌کاریان هێناوه‌ و گه‌شه‌یان پێ داوه‌. بۆیه‌ ده‌کرێ بڵێم ئه‌م ته‌کنیکه‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رچاوه‌کانی گێڕانه‌وه‌ی پاش مۆدێڕن باس ده‌کرێ. هه‌ندێک له‌و نووسه‌ره‌ ڕۆژئاوایییانه‌ی، که‌ له‌ ئاستێکی زۆر به‌رزدا له‌م ته‌کنیکه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌دا که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌، ده‌کرێ ئاماژه‌ بده‌ین به‌  نووسه‌رانێکی وه‌کوو (کارلۆس فۆئنتێس) له‌ نۆڤێلێتی “ئائوورا و ڕۆمانی پێست خستن” ، ئیتالۆ کالوینۆ له‌ ڕۆمانی “ئه‌گه‌ر شه‌وێک له‌ شه‌وه‌کانی زستاندا موسافیرێک.” ناتالی سارۆت-  که‌ بۆ خۆی له‌ پێشڕه‌وانی شه‌پۆلی نوێی ڕۆمانی فه‌رانسه‌یه‌-  له‌ ڕۆمانی “تۆ خۆتت خۆش ناوێ”، هه‌روه‌ها (پۆل ئاستێر له‌ ڕۆمانی ” شاری شووشه‌یی” دا- که‌ ڕۆمانێکی جینایی پاش مودێڕنه‌.)  “تام ڕابینز و چه‌ند که‌سی تر…  له‌  گێڕانه‌وه‌ی مودێڕنی فارسیشدا، نووسه‌رانێکی به‌دیاری وه‌کوو”گوڵشیری و ڕه‌زا به‌راهه‌نی و شه‌هریار مه‌ندنی پوور” که‌م تا زۆر بۆ گێڕانه‌وه‌ که‌ڵکیان له‌م ته‌کنیکه‌ وه‌رگرتووه‌.
چیرۆکنووس به‌ چ مه‌به‌ستێک بۆ گێڕانه‌وه له‌ گۆشه‌نیگای دووه‌م که‌س، ئێستا تاک یان کۆ یانژی تاک و کۆ که‌ڵک وه‌رده‌گرێ؟
*تووشکردنی ڕاسته‌خۆی خوێنه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی بۆ خۆی به‌شێک بێت له‌ به‌سه‌رهاتی چیرۆک.
*  گه‌ڕان و پشکنینی ورد به‌ ناو زه‌ینی که‌سایه‌تیی داستاندا به‌شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز و لایبرێنتی.
* سازکردنی ناشه‌فافیه‌ت سه‌باره‌ت به‌ شوناسی که‌سایه‌تیی نێو چیرۆک، به‌ جۆرێک  خوێنه‌ر تووشی گومان ده‌بێت له‌وه‌ی که‌  ئه‌و “تۆ”یه‌ی نێو داستان تۆی که‌سایه‌تیی نێو چیرۆکه‌ یان ئه‌و تۆیه‌‌ منی  خوێنه‌ره.
بۆیه خوێنه‌ر زۆر جار وا هه‌ست ده‌کا، چیرۆکنووس چاوبه‌ستی لێ کردووه‌ و فریوی داوه‌. به‌ هه‌ر حاڵ هه‌ر چۆنێک بێ، ئه‌مانه‌‌ به‌شێکن‌ له‌‌ کۆی ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ چیرۆکنووس له‌ گێڕانه‌وه‌دا، بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ی و کارتێکه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر خۆێنه‌ر، له‌ ته‌کنیکی گۆشه‌نیگای دووه‌م که‌سی تاک یان کۆ، یان تاک و کۆ،  که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ئێستا له‌م نێوانه‌دا، چیرۆکنووسانی کورد که‌متر له‌م ته‌کنیکه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌. بۆیه ده‌توانم بڵێم‌ یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رچاوه‌کانی “وێڵی” گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌‌ به‌ ” گۆشه‌نیگای دووهه‌م که‌س”  له‌ ئاستێکی به‌رزدا. بۆیه‌ تا ڕاده‌یه‌کیش ئه‌م کتێبه‌ فۆرمێکی موته‌فاوه‌ت و جیاوازی په‌یدا کردووه‌.
-. داڕشتنی که‌سایه‌تیی “تۆ” له‌ نۆڤێلێتی ‘وێڵی’دا.
گێڕانه‌وه‌ی – تۆ –  له‌ “وێڵی”دا، گێڕانه‌وه‌ی که‌سێکی لێکهه‌ڵوه‌شاوه‌ی که‌له‌لای کات و پڕ له‌ مۆته‌که‌ و دڵه‌ڕاوکێ و شڵه‌ژان و شپرزییه‌. نووسه‌ر له‌م نۆڤێلێته‌دا وه‌کوو ده‌رهێنه‌رێکی باش، سووژه‌یه‌کی مودێڕنی لێکهه‌ڵوه‌شاوه‌ نمایشت ده‌کا. بۆیه‌ – تۆ – له‌ وێڵیدا ته‌نیا تۆی ئاسایی نییه‌، به‌ڵکوو که‌سێکی وه‌ڕس و ماندوو بێزاره‌. که‌نفتی کات و لێکهه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌‌  (بگری ئه‌ی لێکهه‌ڵوه‌شاوه‌ بگری، بگری ئه‌ی ماندوو و که‌نفتی کات.) وێڵی  ل. 51.
له به‌شی دووه‌می چیرۆکدا خوێنه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک ده‌بینێ، نکووڵی ده‌کا له‌ ته‌واوی ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهات و حاڵه‌تگه‌له‌ی  که‌ له‌ به‌شی یه‌که‌مدا وه‌پاڵی دراوه‌ و هه‌مووی ڕەت ده‌کاته‌وه‌، به‌ جۆرێک ده‌ڵێت “ده‌توانم بڵێم هیچ شتێکی ئه‌و تۆیه‌ من نیم”.
دیسانه‌وه‌ له‌ به‌شی دوومدا، چیرۆکی درکاندنێک ده‌خوێنینه‌وه‌‌، وه‌کوو درکاندنه‌که‌ی “ڕاسکولینکۆف”ی داستایۆڤسکی، به‌ڵام درکاندنێکی نائیختیاریی و زۆره‌ملی. (ئه‌وه‌ من نیم، ئه‌و ناچاری کردم بێم بنووسم ئه‌وه‌ منم، ئه‌و ڕووداوانه‌ منم، ئه‌و ڕابوردووه‌ منم، ئه‌و لاوه‌ من بووم، ئه‌و مێردمنداڵه‌ من بووم، ئه‌و پیره‌ من بووم.. ئه‌و تۆیه‌ منم؟ به‌ڵام ئه‌و تۆیه‌ به‌ ڕێککه‌وتیش نابێت من بێت. ئه‌و تۆیه‌ به‌ لێکچواندنیش نابێ بدرێته‌ پاڵ من و به‌ من بچوێندرێ..) ل..77.
که‌سایه‌تیی “من”  له‌ به‌شی دووه‌می چیرۆکدا، نکووڵی ده‌کات له‌و- تۆ-یه‌، که‌ وه‌گێڕ له‌ به‌شی یه‌که‌مدا گێڕادرابوویه‌وه‌. به‌ڵام منیش وه‌ک  ئه‌و -تۆ- یه‌ هه‌ولێرم خۆش ده‌وێت، هه‌ولێرم خۆش ده‌وێت.. ”
ڕاسکولینکۆف له‌ ڕۆمانی ” تاوان و سزا” دا، کاتێک ناتوانێ قورسی تاوانه‌که‌ی هه‌ڵبگرێ خۆی ده‌درکێنێ،‌ به‌و خۆدرکاندنه‌ش سووک ده‌بێ و سزای تاوانه‌که‌شی قبووڵ ده‌کات. (هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ دۆخێکی داستایۆڤسکییانه‌یه‌ و له‌م دۆخه‌دا‌ هه‌میشه‌ تاوان،‌ به‌دوای سزادا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌م دۆخه‌ش ڕێک پێچه‌وانه‌ی دۆخی کافکایییه‌، له‌ دۆخی کافکاییدا، سزا به‌ دوای تاواندا ده‌گه‌ڕێ، نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌). که‌سایه‌تیی -من-  له‌ وێڵیدا به‌ دوو مه‌به‌ست خۆی ده‌درکێنێ. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بیسه‌لمێنێ، ئه‌و- تۆ-یه‌، ئه‌م -من-ە نییه‌. دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ست و خۆشییانه‌ ببووژێنێته‌وه‌ که‌ درکاندن و خۆدرکاندن پێی ده‌به‌خشن. ئه‌گه‌رچی له‌ کۆتاییدا، نه‌ک هه‌ر ئاسووده‌ نابێ، به‌ڵکوو پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ له درکاندنه‌که‌ی خۆی و هێڵنج ده‌دا. خوێنه‌ر له‌ به‌شی سێهه‌مدا ده‌زانێ که‌ وه‌گێڕی چیرۆکی که‌سایه‌تیی “تۆ” بگێڕه‌وه‌یه‌کی متمانه‌پێکراو نییه‌. دواتر هه‌ر له‌م به‌شه‌دا و دوای گوشارێکی زۆر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کان، که‌سایه‌تیی چیرۆک له‌وپه‌ڕی ته‌نیایی و که‌نفتیدا خۆی وه‌ک داهۆڵێک ده‌بینێ، داهۆڵێکی هه‌میشه‌ تا لێهاتوو، بێخه‌و، چه‌قیو له‌ شوێن و کاتدا.. (من کێم تا کابووس زیندانی بکه‌م؟ وه‌کوو سه‌گ له‌ کابووسه‌کانم ده‌ترسم… هه‌ر ناوێرم بیریان لێ بکه‌مه‌وه‌… من جگه‌ له‌ وڕێنه‌کردن قسه‌یه‌کی به‌سوودم بۆ که‌س نه‌کردووه‌… )ل. 81.
له‌ کۆتایییه‌کانی ڕۆماندا، وه‌گێڕ ئاماده‌ ده‌بێ هه‌موو شتێک له‌ بریتی که‌سایه‌تیی چیرۆک بکات جگه‌ له‌  نووسین نه‌بێ. به‌و مانایه‌ که‌ وه‌گێڕ ناتوانێ له‌ بریتی که‌سایه‌تیی چیرۆک بنووسێت. ئه‌مه‌ش به‌رچاوخستنی گرنگی و سه‌ربه‌خۆییی جیهانی ده‌ق و بابه‌تی نووسینه‌. چونکه‌ بابه‌تی نووسین جیهانێکی تایبه‌ت و جیاوازه‌ و هه‌ر نووسینێک سه‌ر به‌ جیهانی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌ و ته‌نیا نووسه‌رانی جیدی و ڕاسته‌قینه‌ ده‌توانن له‌و جیهاندا بژین و بنووسن.
دیسان له‌ کۆتا به‌شی ڕۆماندا، وه‌گێڕ مردنی که‌سایه‌تیی چیرۆک ده‌گێڕێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت مردنی خۆیشی ده‌گێڕێته‌وه و خۆیشی به‌ مردوو ده‌زانێ و له‌سه‌ر گۆڕی که‌سایه‌تیی چیرۆک چه‌ند جارێک پرسیار ده‌کات و ده‌ڵێ: “ئێستا ئه‌مه‌ گۆڕی تۆیه‌ یان گۆڕی من؟” ئێستا وه‌گێڕ چیرۆکی مردوویه‌ک بۆ مردوویه‌کی تر ده‌گێڕێته‌وه‌؟ یان چیرۆکی مردوویه‌ک بۆ زیندوویه‌ک ده‌گێرێته‌وه‌؟ یان نا چیرۆکی زیندوویه‌ک بۆ مردوویه‌ک ده‌گێڕێته‌وه‌؟ با خوێنه‌ر بۆ خۆی وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بداته‌وه‌.
کۆڕی ڕه‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی کتێبی “وێڵی”ی دلاوه‌ر ڕه‌حیمی.
مه‌ریوان، کافێ “کاپۆ” . 22 ی ڕه‌زبه‌ری 1405.
The post ته‌کنیک و پارامێتره‌کانی گێڕانه‌وه‌ی پاش مودێڕن له‌ نۆڤلێتی “وێڵی”دا appeared first on ژنەفتن.
(فینۆمینۆلۆژیای “شوێن- کات” له‌ (قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌)ی شێرکۆ بێکه‌س)دا”
” ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ده‌روازه‌کانی جه‌هه‌ننه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی دێنه‌ ژووره‌وه”
به‌یانییه‌ی ژماره‌ 1
(ئێوه‌ که‌ دێنه‌ ژووره‌وه‌، ده‌ست له‌ هه‌موو هیوایه‌ک بشۆن)
” کۆمێدیای دۆزه‌خ” دانتێ ئالیگیری
پوخته‌ی وتار
هه‌ر دوو دیارده‌ی “مه‌نفا و شوێن- کات” له ‌(قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌)ی شێرکۆ بێکه‌سدا له‌ ڕووی پێکهاته‌ و مانا و ڕوانین بۆ جیهانی “بوون”  ئه‌زموونگه‌لێکی جیاوازترن له‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه‌ شیعرییانه‌ی تاکوو ئێستا له‌ ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی ئێمه‌دا بوونی هه‌بووه‌. شێرکۆ بێکه‌س له‌م تێکسته ‌شیعرییه‌دا هه‌وڵیداوه‌ به‌ جیهانبینییه‌کی قووڵ و ئاگاییی ده‌روونییه‌وه‌، ئاوڕ بداته‌وه‌‌ له‌ کانسێپتی “شوێن- کات”. له‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م تێکسته‌دا، شێرکۆ بێکه‌س له‌گه‌ڵ سێ شاعیری کلاسیکی مه‌نفادا (نالی، حاجی قادری کۆیی و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی) خۆی هاوتا ده‌کات و وه‌کوو “دانتێ‌” شاعیری تووسکانی، له‌ سه‌فه‌رێکی خه‌یاڵیدا له ‌دۆزه‌خی مه‌نفاوه ‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌نفای دۆزه‌خ. سه‌فه‌رێکی “دانتێ”ئاسا له‌ مه‌نفاوه‌‌  بۆ سه‌رزمینێکی دۆزخییانه‌، که‌ هه‌موو شت و دیارده‌کان تیایدا کوژراوه. قاقڕستان و کاولستانێ، که‌ ته‌واوی جومگه‌کانی یه‌کپارچه‌ بۆته‌ دۆزه‌خ و شاعیر خۆی ئاماده‌ ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌ی که‌ هه‌موو جومگه‌کانی خاپوور بووه و‌‌ ئه‌م وه‌کوو شاعیرێکی خاوه‌ن کات، به‌ ئاگاییی ده‌روونی له‌ سێ حاڵه‌ت و دۆخی زه‌مه‌ن (ئێستا، ڕابوردوو، داهاتوو) ڕووداوه‌ تراژیکه‌کان و کاره‌ساته‌کان له‌ مکانیسمی خه‌یاڵدا هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یبات بۆ مه‌نفاکه‌ی نالی و خه‌ونه‌که‌ی حاجی و سیروانه‌که‌ی مه‌ولانا خالید. کانسێپتی “شوێنکات” له‌‌ قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا له‌ مانا و ده‌لاله‌تی ئاسایی خۆی ده‌ترازێ و ده‌لاله‌ت و مانای فه‌لسه‌فی و فینۆمینۆلۆژییانه‌ وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ “شوێن” له‌ ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆدا چیتر به‌شێک نییه‌ له‌ جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت، به‌ڵکوو بارگاوی ده‌کرێت به‌ مانایه‌کی فه‌لسه‌فی و له‌گه‌ڵ مێژوو لێکده‌درێت. (هه‌روه‌ها که‌ شوێن‌ و مێژوو له‌ ئه‌زموونی شێرکۆدا هه‌میشه‌ دوو دیارده‌ی له‌یه‌کدی دانه‌بڕاو بوون.) شێرکۆ بێکه‌س به‌ پێچه‌وانه‌ی شاعیرانی کلاسیکی مه‌نفاوه‌، کاتێک له‌ مه‌نفاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیشتمان، بۆ سه‌رزه‌مینێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ “هادسه‌کان” پاسه‌وانی ده‌رگاکانی دۆزه‌خن و هاوکات ته‌واوی دیارده‌ و سرووشت و مێژووی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ تیایدا سووتاوه.
(ئه‌م شه‌وه‌ سوورانه‌ “تارا”ن یان
بالیفی خوێناوی ژێر سه‌ری که‌ژ و کۆ؟
ئه‌م هه‌موو دووکه‌ڵه‌ دووکه‌ڵی یه‌ک “مانگ”ی سووتاوه‌
یان مێژووی سه‌رزه‌مین هه‌ر هه‌مووی پێکه‌وه‌ ئه‌سووتێ؟)
ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌ .. لا‌ 76
شاعیرله‌م سه‌فه‌ره‌دا به‌ چه‌شنی دانتێ ئالیگیری به‌ ته‌نیا نییه‌ و هه‌موو دیارده‌ و مرۆڤه‌کانی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ش ڕاده‌کێشێت بۆ ناو دۆزه‌خی مه‌نفا و‌ له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و مه‌نفایه‌کی ده‌سته‌جه‌معییان ده‌بات.‌ به‌مه‌وه‌ ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆ له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا مه‌نفایه‌کی فه‌ردی نییه‌ به‌ڵکوو مه‌نفایه‌کی ده‌سته‌جه‌معییه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ک مه‌ریوان وریا قانع ده‌ڵێت: (له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ جیاوازه‌کانی ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆ بێت له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی مه‌نفای نالی و حاجی قادر و مه‌ولانا خالید له‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزه‌هه‌م و کۆتاییه‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا.)
هه‌وڵی ئه‌م وتاره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سێ تیۆری و بۆچوونی فه‌لسه‌فی‌، له‌ چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌که‌وه‌ ئه‌زموونی مه‌نفا و کانسێپتی “شوێن- کات‌”  له‌ قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا بخوێنێته‌وه‌.
یه‌که‌م: تیۆری و بۆچوونه‌‌ فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌دمۆند هوسرل سه‌باره‌ت به‌ فینۆمینۆلۆژیای زه‌مه‌ن.
‌ دووهه‌م:  تیۆری و‌ بۆچوونه‌کانی ژاک دریدا سه‌باره‌ت به‌‌ بنه‌ماکانی پاش پێکهاته‌خوازی له‌ ڕووی ته‌عبیر و ده‌لاله‌ت و ماناوه‌.
سێیه‌م: بۆچوون و ڕوانگه‌ی تایبه‌تی مارتین هایدگێر سه‌باره‌ت به‌ پرسی مێژوو و جیاوازییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی  نێوان دوو چه‌مکی “مێژوو و ڕووداوی مێژوویی”  له‌ پێکهاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئۆنتۆلۆژیادا.
دیسان له‌ چوارچێوه‌ی باسه‌کاندا باس له‌ دوو پارادیمی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزیتیڤیستی و دیارده‌ناسانه‌ له‌ پێوندی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چه‌مکی کات‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌، که‌‌ ڕوانینی شاعیر بۆ کانسێپتی کات له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌ و ئه‌زموونه‌کانی پێش ئه‌م تێکسته‌دا ئاشکرا ده‌کات. هاوکات تێڕوانینی شاعیر سه‌باره‌ت به‌‌ پرسی مه‌نفا‌ به‌ شێوه‌یه‌کی جیاکارانه‌ و جیاواز و ده‌ستنیشانکردنی خاڵه‌ جیاوازه‌کانی پرسی مه‌نفا لای شاعیرانی کلاسیکی کورد له‌ سه‌ده‌ی نۆزدهه‌م و کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌خاته‌ به‌ر باس.
وشه‌ سه‌ره‌کییه‌کان: فینۆمینۆلۆژیا، ئۆنتۆلۆژیا‌، ئێگزیستانسیالیزم، شوێنکات، ڕووداوی مێژوویی،  گێڕانه‌وه‌ی کاره‌سات، دۆنادۆن، عیرفانی کابالایی و گنووسیانه‌، مه‌نفا.
“دانتێ ئالیگیری” (1265-1321) شاعیری تووسکانی  له‌ کۆمێدی دۆزه‌خدا بۆ تێگه‌یشتن له‌ دۆزه‌خ و سرووشتی دۆزه‌خییان، خۆی ئاماده ده‌کات بۆ سه‌فه‌رێکی خه‌یاڵی به‌ره‌و سه‌رزه‌مینه‌کانی دۆزه‌خ. ‌‌دانتێ له‌م گه‌شته‌یدا به‌ هۆی نائاشنابوونی ته‌واوی به‌ سه‌رزه‌مینه‌کانی دۆزه‌خ، په‌نا ده‌باته‌ به‌ر “ویرجیلیۆس”  شاعیری یۆنانی که‌ونارا، وه‌ک ڕێبه‌ر و لێزانێک، هاوڕێی بێت و له‌ دۆزه‌خ و ماناکانی دۆزه‌خ تێیبگه‌یه‌نێت. دانتێ ئالیگیری‌ به دڵه‌ڕاکێ و ترسێکی ئێجگار زۆره‌وه‌ سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ ناو دۆزه‌خ، بۆیه‌ به‌ ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و سه‌فه‌ره‌ سه‌خته‌ ده‌ست پێ بکات. چونکه‌ ئاشنا نییه‌‌ به‌ ڕێگاکانی دۆزه‌خ و سرووشتی دۆزه‌خییان. بۆیه‌ کاتێک پێ ده‌خاته‌ نێو دۆزه‌خ و ئاشنا ده‌بێت به‌ سروشتی دۆزه‌خ و “هادس”ه‌کان، (که‌ پا‌سه‌وانی ده‌رگاکانی دۆزه‌خ و له‌ هه‌مان کاتدا جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمانی خوداکانی دۆزه‌خن.) ده‌ڵێت: (ئێوه‌یش که‌ دێنه‌ ژووره‌وه‌، ده‌ست له‌ هه‌موو هیوایه‌ک بشۆن) شێرکۆیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی دانتێ ئالیگیری له‌ سه‌فه‌رێکی خه‌یاڵیدا و له‌ مه‌نفاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ بۆ سه‌رزمینێکی دۆزه‌خییانه‌. سه‌رزمینێکی ئه‌نفالی، سه‌رزه‌مینێک، که‌‌ هه‌موو دیارده‌کانی کوژراوه‌، مێژوو و سرووشتی کوژراوه‌، شاعیر بۆ مێژوویه‌کی کوژراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، نه‌وه‌کوو بۆ شوێن و جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت، (شێرکۆ‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی دانتێ‌، ته‌واو ئاشنایه‌ به‌ سه‌رزه‌مینی دۆزه‌خ و سرووشتی دۆزه‌خییانه‌ی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌. دانتێ‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌‌ جیهانی دۆزه‌خ  سه‌فه‌رده‌کات، به‌ڵام شێرکۆ نه‌ک هه‌ر به‌ تێگه‌یشتنێکی ته‌واوه‌وه‌ به‌ڵکوو به عه‌شقێکی “برایمۆکانه‌”وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خی نیشتمان و سه‌رزه‌مینی دۆزخییان.) بۆیه‌ من پێم وایه‌ خاڵی هه‌ره‌ جیاوازی نێوان ئه‌م دوو شاعیره‌ ئه‌وه‌یه‌، دانتێ به‌ هۆی تێنه‌گه‌یشتن و نائاشنابوون له‌ سه‌رزه‌مینه‌کانی دۆزه‌خ و به‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی ئێجگار زۆره‌وه‌ سه‌فه‌ر ده‌کات، به‌ڵام شێرکۆ به‌ ئه‌شقێکی برایمۆکانه‌وه‌ بۆ سه‌رزه‌مینه‌کانی دۆزه‌خ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. چونکه‌ شێرکۆ به‌ ته‌واوه‌تی ئاشنایه‌ به‌ هه‌موو دیاره‌ده‌کانی ناو دۆزه‌خ  و سرووشتی دۆزه‌خییان. (له‌ نێوان ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆ بێکه‌س و ئه‌زموونی مه‌نفای “دانتێ ئالیگیری”دا، وێکچوونێکی فینۆمینۆلۆژییانه‌ی گشتیی بوونی هه‌یه،‌ وه‌ک چۆن  له‌ نێوان ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆ و ئه‌زموونی مه‌نفای نالی و حاجی قادر و مه‌ولانا خالید، هه‌مان وێکچۆنی فینۆمینۆلۆژییانه‌ش بوونی هه‌یه‌) له‌ هه‌ر دوو به‌شی ئه‌زموونی مه‌نفادا و له حاڵه‌تی ئێگزیستانسیالی خودی مه‌نفادا، سزایه‌کی سه‌خت و کوشنده‌ له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ که‌سی مه‌نفیدا بوونی هه‌یه. ئه‌م حاڵه‌تی سزادانه‌ی مه‌نفا به‌ته‌واوی هۆکاره‌کانییه‌وه‌ له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ته‌واوی که‌سه‌ مه‌نفییه‌کاندا‌ ‌(چ ئه‌و مه‌نفییه‌ی که‌ به‌ ڕاوه‌دوونان و زۆره‌ملی و به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و گوشاری سیاسی نه‌فی کراوه‌ و دوور خراوه‌ته‌وه‌، وه‌کوو (دانتێ‌ و شێرکۆ)  چ ئه‌و مه‌نفیه‌ش که‌ به‌ خوازیاری خۆی و به‌ هۆکاری تر دوورکه‌وتۆته‌وه‌ له‌ نیشتمانی خۆی، وه‌کوو (نالی و حاجی قادر و مه‌ولانا خالید) بوونی هه‌یه‌. ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ نیسبه‌ت هه‌موو مه‌نفییه‌کانه‌وه‌، له‌ یه‌که‌م مرۆڤی مه‌نفییه‌وه‌ که‌ “ئاده‌م و حه‌وا”یه‌ تاکوو مه‌نفای زۆرێک له‌  پێغه‌مبه‌ره‌کانی دوای ئاده‌میش، به‌ تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ر مووسا که‌ هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و مه‌نفا برد و تاکوو مه‌نفای “دانتێ‌” و  شێرکۆ بێکه‌سیش) وێکچوونێکی فینۆمینۆلۆژییان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌. ‌ئه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆ بێکه‌س به‌ ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونی مه‌نفای “مووسا”وه‌ نزیکتره، چونکه‌ شێرکۆیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی مووسای پێغه‌مبه‌ر کاتێک ناتوانێت فیزیایی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیشتمانی خۆی هه‌موو سه‌رزمینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و مه‌نفا ده‌بات، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌ ڕووی فینۆمینۆلۆژییه‌وه‌ وه‌هایه‌، ئه‌گه‌ر نا ئه‌زموونی مه‌نفای هه‌ر مه‌نفییه‌ک به‌پێی شوێن و سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ خۆی، هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی جیاوازه‌، بۆ نموونه (‌جیاوازیی ئه‌زموونی مه‌نفای شێرکۆ له‌ کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که‌ هۆکاری سیاسی له‌ پشته‌،‌ له‌ ئه‌زموونی مه‌نفای نالی و حاجی قادر و مه‌ولانا خالید که‌ هۆکاری ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری له‌ پشته‌وه‌یه‌‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و کۆتایییه‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا خاڵێکی به‌دیار و به‌رچاوه‌‌) بڕوانه‌ وتارێکی مه‌ریوان وریا قانێع (مه‌نفای کوردی له‌ نێوان سێ نه‌وه‌ و سێ ئه‌زموونی مانای جیاوازدا)  ڕه‌هه‌ند. ژماره‌. 12/13
(چ گه‌رده‌لوولێکی سه‌وزه‌ و چ ئه‌سپێکی ئه‌فسانه‌یی باڵداره‌ وا
له‌م کۆتایی ئه‌م دنیایه‌وه‌ به‌ پڕتاو دێ و هه‌ڵم ئه‌گرێ و ئه‌مفڕێنێ و
دوور دوور ئه‌مبات به‌ره‌و هۆبه‌ی ئارانی تۆ.)
چ کڕێوه‌ی حیکایه‌تێ به‌م ناوه‌خته‌ و
له‌ ئاویلکه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا
وه‌ک عه‌شقه‌که‌ی “برایمۆک” پێده‌شت پێده‌شت و کۆ به‌ کۆ
ئه‌مخاته‌ ڕێ به‌ره‌و لای تۆ
سه‌فه‌ره‌، سه‌فه‌ره‌، سه‌فه‌ر.
سه‌فه‌ری ئازاری زگماک و سه‌فه‌ری دره‌ختی بێ داڵده‌ وبێریته‌ی زامانی گه‌ڕێده‌ و
ته‌داره‌ک ڕێک یه‌خه‌م!
ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌… ل. 3-4
له‌م سه‌فه‌ره‌ دۆزخییه‌دا شاعیر وه‌کوو دانتێ به‌‌ ته‌نیا نییه‌ و خۆی هاوتا ده‌کات له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی غه‌ریبان و سێ شاعیری که‌ڵه‌گه‌تی مه‌نفا. شێرکۆ بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ دۆزه‌خییه‌  ته‌داره‌کی خۆی ڕێک ده‌خات. له‌ چی؟ (له‌ ئه‌سپی که‌لله‌ سه‌رگڕگرتووی ڕه‌وه‌ند و له‌ جوانووی خه‌مه‌ بزێوه‌ سپییه‌کان و له‌ ته‌ختی که‌ژاوه‌ی زریکه‌ و فه‌ریادی فریشته‌ ڕه‌نده‌کان و له‌ تارای شیعری خۆی) ته‌داره‌ک رێک ده‌خات. شاعیر نه‌ ته‌نیا ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌ها سه‌فه‌رێکی سه‌خت و دژوار ته‌داره‌ک ڕێک بخات، به‌ڵکوو ئاماده‌شه‌ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ دۆزه‌خییه‌ بگێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌روه‌رانی مه‌نفا. ئاماده‌یه‌ باسی کوشتنه‌کانیان بۆ بکات، کوشتنی مێژوو و سرووشت و هه‌موو دیارده‌کانی سه‌رزه‌مین. شاعیر کاتێک ده‌ڕوات بۆ بینینی پیری موغان و سه‌روه‌ری غه‌ریبان، دووکه‌ڵی زامانی دوو سه‌ده‌ و ئه‌لبۆمی ڕه‌نگینی ئازار و ژان و سوێی قرچان و سووتان و زریکه‌ی بۆ ده‌بات. رۆژنامه‌ی ڕه‌شه‌بای خوێناویی پڕ له‌ کاره‌ساتی بۆ ده‌بات.
(من که‌ چووم، به‌ نیازم له‌گه‌ڵ خۆم له‌ سنگما
ڕۆژنامه‌ی ڕه‌شه‌بای خوێناویی دوو سه‌ده‌ی کێوانی بۆ به‌رم
یادداشتی دووکه‌ڵی زامانی دوو سه‌ده‌ی پێ ده‌شت و بناری بۆ به‌رم
به‌ نیازم ئه‌لبۆمی ڕه‌نگینی ئازار و ژان و سوێی قڕچان و سووتان و
زریکه‌ی ئاو، گڵ، دار، به‌رد، شار، گوند، ئاژه‌ڵ و باڵدار و بێ باڵی
دوو سه‌ده‌ی بۆ به‌رم
به‌ نیازم وه‌ختێ چووم له‌ گه‌ڵ خۆم له‌ چاوما
به‌ تایبه‌ت ئاسمانی خنکاوی ” هه‌ڵه‌بجه‌ی” بۆ به‌رم. )
” ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌”  ل. 189.
شوێن له‌م تێکسته‌ شیعرییه‌دا چیتر شوێنێکی ئاسایی نییه، هه‌روه‌ها به‌شێک نییه‌ له‌ جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت، شوێن لێره‌دا، وێرانه‌یه‌کی جوگرافی و مێژوویی و ئێگزیستانسیاله‌، سه‌رزه‌مینێکی به‌رینه‌ هه‌موو شته‌کان تیایدا کوژراوه‌، شوێن مێژوویه‌کی کوژراوه‌، سرووشتێکی کوژراوه‌ به‌ هه‌موو جومگه‌کانییه‌وه‌. بۆیه‌ لێره‌دا شاعیر به‌ ئاگایی ده‌روونی له‌ کانسێپتی شوێن- کات بۆ خۆی ده‌بێت به‌‌ مرۆڤێکی “خاوه‌ن شوێن”یش.
“فینۆمینۆلۆژیای هوسرڵ و ئۆنتۆلۆژیای هایده‌گه‌ر”
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دوو چه‌مکی “شوێن- کات”
فینۆمینۆلۆژیا چییه‌ و ڕوانینی دیارده‌ناسانه‌ بۆ چه‌مک و بابه‌ته‌کان لای  فینۆمینۆلۆژیسته‌کان چۆناوچۆنه؟ ‌
فینۆمینۆلۆژیا بزووتنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی زۆر گرنگ بوو که‌ له‌  (Phenomenology)
‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ ئه‌ڵمانیا درووست بوو. به‌ڵام زۆر خێرا به‌ ته‌واوی دنیادا بڵاو بووه‌وه ‌و گه‌شه‌ی سه‌ند. فینۆمینۆلۆژیا له ‌وشه‌یه‌کی یۆنانی به ناوی (فه‌ینامه‌ینان) به ‌مانای “ده‌رکه‌وتن” هاتووه‌. فینۆمینۆلۆژیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌زموونی تایبه‌تی مرۆڤه‌کان (به‌ مه‌به‌ستی خۆ ده‌رخستنی ئۆبژه‌کان و چۆن خۆ ده‌رخستنیان بۆ ئێمه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ زه‌ینی ئاگای ئێمه‌ چۆن چۆنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌ خۆیدا تۆمار ده‌کات) بخوێنێته‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکات. فه‌لسه‌فه‌ی دیارده‌ناسی له‌ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و له‌ لایه‌ن “ئه‌دمۆند هوسرڵ”ه‌وه‌ پێکهات و دواتر خوێندنه‌وه‌ی چه‌مک و دیارده‌کان به‌ ئایدیای فنۆمینۆلۆژیانه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند بیرمه‌ندێکی تره‌وه‌  په‌ره‌ی پێدرا و گه‌شه‌ی سه‌ند و گواسترایه‌وه‌ بۆ نێو زانسته‌کانی تر، به‌ تایبه‌ت بۆ ناو جیهانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی مودێڕن. هه‌ندێک له‌ نووسه‌رانی مودێڕنی ئه‌ده‌بی جیهانیی وه‌کوو (جیمز جۆیس و مارسل پرۆست و تۆماس مان و ویرجینیاووڵف و زۆر نووسه‌ری تر له‌ نووسینه‌کانیاندا به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر باش که‌ڵکیان لێ وه‌گرت. به‌رچاوترین ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی قووڵ و  شێلگیرانه‌ کاریان له‌ سه‌ر فینۆمینۆلۆژیای هوسرڵ کرد، خوێندکاره‌که‌ی خودی هوسرڵ واته‌ “مارتین هایده‌گه‌ر” بوو، هایده‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه تونده‌کانی له‌ هوسرڵ وه‌کوو بیرمه‌ندێکی شێلگیر و قووڵ به‌ جیدییه‌تێکی زۆره‌وه‌ سه‌رقاڵی ئایدیای فینۆمینۆلۆژیا بوو. دواتر له‌ سه‌ر بنه‌مای بۆچوونه‌ فه‌لسه‌فییه‌کانی هوسرڵ ئایدیای فینۆمینۆلۆژیای به‌ره‌و ئاقارێکی نوێتر برد، که‌ له‌ ئه‌نجامدا  “فینۆمینۆلۆژیای ئێگزیستانسیال”ی لێکه‌وه‌ته‌وه‌. (هایده‌گه‌ر پێی وایه‌ فینۆمینۆلۆژیا توانای تێگه‌یشتنی ژیانی ڕه‌سه‌ن و واقعی هه‌یه‌. بڕوانه‌… باسێک سه‌باره‌ت به‌ فنۆمینۆلۆژیا له‌ کتێبی(هایده‌گه‌ر و پرسیاری بنه‌مایی)دا. بابه‌ک ئه‌حمه‌دی. ل. 183.
هوسرڵ له‌ شیکاری و لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی “زه‌مه‌ن” کات” وه‌کوو بوونێکی ده‌ره‌کی و ئۆبژه‌کتیڤ ره‌ت کرده‌وه‌ و به‌ پارادیمێکی دیارده‌ناسانه‌وه‌ ئاوڕی دایه‌وه‌ له‌م کانسێپته‌‌. دواتر هایده‌گه‌ر (له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هوسرڵ کرد و پێی وابوو خوێندنه‌وه‌کانی هوسرڵ له‌ دیارده‌ناسی “زه‌مه‌ن” شوێنکه‌وته‌ی ده‌یتای زانستی و ده‌روونناسانه‌یه‌) به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا هه‌مان ڕێچکه‌ی دیارده‌ناسانه‌ی هوسرڵی بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌مکی “کات” په‌یڕه‌و کرد، ئه‌ڵبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی هاید‌ه‌گه‌ر له‌ “شوێن- کات” زیاتر له‌سه‌ بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی بوونناسانه‌ و ئۆنتۆلۆژیکه‌ تاکوو فینۆمینۆلۆژیا. به‌ گشتیی  پرسی “کات” له‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا گرنگی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌بووه‌ و ئێمه‌ هیچ سه‌رده‌مێکی گرنگی مێژووی فه‌لسه‌فه نابینین که‌ تیایدا پرسی “شوێن – کات” پرسێکی جیدی و گرنگ نه‌بووبێت و بیرمه‌ندان ئاوڕیان له‌م  بابه‌ته‌‌ نه‌دابێته‌وه‌، بۆیه‌ هایده‌گه‌ر له‌ کتێبه‌ به‌ناوبانگه‌که‌یدا “بوون و کات” ده‌نووسێت: ڕه‌گی ته‌واوی بوونناسی له‌ ناو “زه‌مه‌ن”دایه‌) به‌ده‌ر له‌ فه‌لسه‌فه‌، که‌ هه‌میشه‌ “کات” به‌رده‌وام پرسێکی گرنگ و جیدیی بووه‌ بۆی، “کات” له‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌بی مودێڕنیشدا به‌رده‌وام پرسێکی جیدی و سه‌نتراڵ بووه‌ و هه‌ندێک له‌ نووسه‌رانی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی وه‌کوو (پرۆست له‌ رۆمانی “گه‌ڕان به‌ دوای زه‌مه‌نی له‌ ده‌ستچوودا”، جیمز جۆیس له‌ ڕۆمانی “ئۆلیس” و تۆماس مان له‌ ڕۆمانی “کێوی جادوو” و ویرجینیا وۆڵف له‌ ڕۆمانی “خانمی دالووی” و به‌شێک له‌ شانۆنامه‌کانی “سامۆئل بێکت و هاوکات له‌ به‌ستێنی سینه‌ماشدا چه‌ند فلیمێکی سینه‌ماکاری ڕووسیا “ئاندرێ تاراکۆفسکی” (‌که‌ فیلمه‌کانی  وه‌کوو په‌یکه‌ر سازکردن له‌ زه‌مه‌ن ناو ده‌برد) گرنگییه‌کی تایبه‌تیان داوه‌ به‌ پرسی “کات”. له‌ پانتاییی ئه‌ده‌بی جیهانی و جیهانی ئه‌دبیاته‌ بچووکه‌کانیشدا پێموایه‌ ‌ئه‌ده‌بی کوردی  که‌متر‌ به‌ ئایدیای فینۆمینۆلۆژیانه‌ ئاوڕی داوه‌ته‌وه‌ له‌ پرسی “کات” وه‌کوو توخمی زاڵ. به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا تێکستی “ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌”ی شێرکۆ بێکه‌س له‌م حاڵه‌ته‌ ده‌ترازێ و پرسی “زه‌مه‌ن” له‌م تێکسته ئه‌ده‌بییه‌دا ده‌بێته‌‌ توخمی زاڵ و بابه‌ت و موتیڤه‌کان تری ناو جیهانی ده‌ق به‌ ده‌وری ئه‌م توخمه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌. شێرکۆ بێکه‌س له‌ ته‌واوی ئه‌زموونه‌ شیعرییه‌کانیدا به‌رده‌وام بووه‌ به‌ کارکردن به‌ چوار پرس و بابه‌تی سه‌ره‌کیی (سرووشت، مێژوو، شوێن- کات) به‌ڵام له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا، به‌ جۆرێکی تر و به‌ ڕوانینێکی  قووڵ و ئاگایییه‌کی ده‌روونییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاردانه‌دا هه‌ڵسووکه‌ت ده‌کات، بۆیه‌ سرووشت و دیارده‌کانی ناو سرووشت له‌ قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا، هه‌مان سرووشتی ناو جیهانی “تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست و که‌شکۆڵی پێشمه‌رگه‌ و ئاوێنه‌ بچکۆله‌کان و پاییزه‌ میوان و بۆننامه‌ و ڕه‌نگدان” نییه‌، ته‌واوی دیارده‌کانی ناو ده‌ربه‌ندی په‌پووله ده‌بن به ڕووداوی کاره‌سات ئامێز و ئێستای شاعیر ده‌به‌نه‌وه‌ بۆ ناو کاره‌ساته‌کان و ڕووداوه‌ تراژیکه‌کان. هاوکات فه‌زایه‌کی کارتێکه‌ر بۆ ئێستای شاعیر دروست ده‌که‌ن، که‌ به‌ ته‌واوه‌تی زه‌ین و هزری شاعیر داگیر ده‌کات، بۆیه‌ گێڕانه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا بۆ شێرکۆی شاعیر ڕابوردوو نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌و فه‌زا دۆزخی و ترسناکه‌یه‌ که‌ شاعیر به‌ شێوه‌ی ئێگزیستانسیال هێشتا تێیدا ده‌ژی.
( ئێواره‌.. دوای بانگی برینتان من ئه‌گه‌م.. ئێواره.
ئێواره‌… دوای شێوه‌ی گریاوتان لاتانم… ئێواره‌
که‌ هاتم  مۆمێکم له‌ قولله‌ی حه‌زره‌تی نالیی دا بۆ هه‌ڵکه‌ن
با ملی دارێ بێ یان په‌نجه‌ی نێرگزێ یان قژی وه‌نه‌وشه‌
زامێکم له‌ دوندی ” که‌کۆن” ی ” حاجی” دا بۆ پێکه‌ن
با سه‌ری بڕڕاوی شێعرێ بێ یان مه‌مکی ” وه‌سانان”  یان باڵای هه‌ڵه‌بجه‌. )
ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌.. ل..7/ 8
شاعیر له‌ به‌شی یه‌که‌می ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا له‌ دۆخێکی زه‌مه‌نی تایبه‌تدا جێگیر ده‌بێ و سه‌رزه‌مینێکی دۆزه‌خییانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، دۆزه‌خی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، کوژرانی مێژوو و سرووشت و هه‌موو دیارده‌کانی ناو سرووشت ده‌گێڕێته‌وه،‌ دیاره‌ ئه‌م ڕووداوه‌ دۆزه‌خییانه‌ پێشتر و له‌ ڕابوردوودا ڕوویداوه‌ و شاعیر له‌ ده‌قی خۆیدا ڕه‌وایه‌تی ده‌کات، به‌ڵام له‌ جیهانی ژینراوی شاعیردا ئه‌م ڕابوردووه‌ نه‌ تێپه‌ڕ ‌بووه‌ و نه ‌ته‌واویش ‌بووه‌. بۆیه‌ کاریگه‌ریی فه‌زای ڕابوردوو له‌ سه‌ر ئێستای شاعیر به‌ ڕاده‌یه‌که‌ شاعیر ئێستای خۆی له‌ هه‌مان فه‌زای ڕابوردوودا ده‌بینێته‌وه‌. به‌و مانا ڕابوردوو فه‌زایه‌که‌ شاعیر هێشتا تێیدا ده‌ژی. به‌مه‌وه‌ شاعیر ڕابوردوو به‌ درێژکراوه‌ی ئێستا ده‌زانێت، نه‌ک به دیارده‌یه‌کی تێپه‌ڕبوو و ته‌واو بوو، له‌ گێڕانه‌وه‌ی فه‌زای دۆزه‌خییانه‌ و ڕووداوه‌ ترسناکه‌کانی ناو دۆزه‌خدا، ڕابوردوو دێته‌وه‌ ناو ئێستای شاعیر، بۆیه‌ ڕابوردوو بۆ شاعیری ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌ ته‌نیا بابه‌تێکی په‌تی مێژوویی نییه‌‌ که‌ تێپه‌ڕ بووبێت و له‌ ده‌قدا بگێڕدرێته‌وه‌‌، به‌ڵکوو ڕابوردوو ته‌واوی ئێستای شاعیر ده‌ته‌نێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئایدیای دیارده‌ناسانه‌ و ئۆنتۆلۆژیکه‌ له‌ کانسێپتی زه‌مه‌ن.
( تاکوو دێم ئه‌و “مانگ”ه‌ زه‌ردانه‌ مه‌نێژن
بوه‌ستن! هه‌تاکوو تریفه‌ی غه‌ریبیی خۆم دێنم ڕاوه‌ستن!
هه‌تاکوو ئه‌گه‌م و خه‌رمانه‌ی هه‌ڵبه‌ستم ئه‌که‌مه‌ پشتێنی ناو قه‌دیان
خۆزگه‌مه‌ بۆ دواجار / ده‌ست که‌مه‌ قه‌ڵبه‌زه‌ی گه‌ردنی هه‌موویان
یه‌ک به‌ یه‌ک خه‌مانیان ڕاژه‌نم/ یه‌ک به‌ یه‌ک به‌ به‌ژنی دار لیمۆی ژه‌هراویی
مارتیاندا هه‌ڵزنێم/ یه‌ک به‌ یه‌ک سه‌ر خه‌مه‌ ناو سنگ و به‌رۆکی به‌فرینیان
یه‌ک به‌ یه‌ک کڕنووشیان بۆ به‌رم/ یه‌ک به‌ یه‌ک فوو بکه‌م به‌ کونی زامیاندا و
شمشاڵی باڵایان لێ بده‌م. حه‌یران… حه‌یرانه‌…
ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌.. ل: 12
فینۆمینۆلۆژیای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی مه‌نفا له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا
له‌ به‌شی دووه‌می قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا شاعیر دیسان به هه‌مان‌ ڕوانگه‌ی فینۆمینۆلۆژیانه‌وه‌‌ ئه‌زموونی مه‌نفا و غوربه‌ت به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ئه‌زموونی مه‌نفای خۆی و شاعیرانی ئه‌دبی کلاسیکی کورد ده‌گێڕێته‌وه‌، شاعیر هه‌وڵیداوه‌ خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ ئه‌زموونی مه‌نفای خۆی و شاعیرانی پێش خۆی له‌ سێ سه‌فه‌ری خه‌یاڵی و سێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌ مه‌نفاوه‌ بۆ زێد و نیشتمان بگێڕێته‌وه‌، دوو سه‌فه‌ری ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌نفاوه‌ بۆ نیشتمان له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێیه‌میش له‌ کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدایه‌، له‌ گه‌ڵ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی هه‌ر سێ ئه‌زموونی مه‌نفا له‌ سێ زه‌مه‌نی جیاوازدا، هه‌ر سێ قه‌سیده‌که له‌ ئاستێکی گشتی و فنۆمینۆلۆژیادا له‌ یه‌کدی ده‌چن و سه‌ر به‌ هه‌مان مێژووی درێژی مه‌نفان که‌ له‌ ئوستووره‌ی مه‌نفای “ئاده‌م و حه‌وا”وه‌ بۆ سه‌ر زه‌مین و هه‌روه‌ها له‌ ئوستووره‌ی مه‌نفای خوداکانی یۆنانه‌وه دست پێ ده‌کا و تاکوو سه‌ر خۆیان درێژ ده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌ هاوبه‌شانه‌شدا،‌ هه‌رکام له‌م ئه‌زموونانه‌ به‌ شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی باس له‌ سه‌فه‌رێکی خه‌یاڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ ده‌کات له‌ مه‌نفاوه‌ بۆ شوێنی سه‌رده‌می منداڵی  و یادەوه‌رییه‌کان و ڕابوردوو. به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ خه‌یاڵییه و ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌نفاوه‌ بۆ نیشتمان لای شێرکۆ بێکه‌س، گێڕانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و ئۆنتۆلۆژیکه‌‌ له‌ دیارده‌ی مه‌نفا، بۆیه‌ له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا سه‌فه‌ر له‌ مه‌نفاوه‌ بۆ سه‌رزمینێکی وێران و نیشتمانێکی دۆزه‌خ ئاسا له‌ ساته‌وه‌ختێکی مه‌رگئامێزه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات که‌ هه‌موو شته‌کان و دیارده‌کان تیایدا له‌ نێوان مردن و ژیاندا له‌ بێده‌نگییه‌کی ترسناک و ئه‌به‌دیدا نوقم ده‌بن. (سه‌فه‌ر له‌م تێکسته‌ شیعرییه‌دا سه‌فه‌ری ڕۆحێکه‌ له‌ پێشدا ده‌بێت زیندوو بێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو جیهانی بوون، دواتر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رزمینێکی واقعی که‌ مێژووه‌که‌ی کوژراوه‌، سه‌رزمینێکی دۆزه‌خئاسا که‌ سرووشت و هه‌موو جومگه‌کانی ناو سرووشته‌که‌ی کوژراوه‌، دواتر له‌ ناو ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا به‌ دوای که‌رت و پارچه‌ جیاوازه‌کانی یادەوه‌ری خۆی و مێژووی کوژراویدا بگه‌ڕێت، دیاره‌ هۆکاری مه‌یسه‌رکردنی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ خه‌یاڵییه‌ و ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رزمینی کوژراو، عه‌شقێکی برایمۆکانه‌یه‌ که‌ ئه‌میش له‌ بنه‌مادا بۆ خۆی ئه‌زموونێکی عاشقانه‌ی مه‌یله‌و مه‌رگه‌.)
ئاماده‌گی مه‌رگ له قه‌سیده‌ی “ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا” ئاماده‌گییه‌کی هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ و له‌ ده‌سپێکه‌وه‌ تا کۆتایی، ده‌قه‌که‌ ده‌باته‌ پێشه‌وه‌. وه‌ک هایده‌گه‌ر ده‌ڵێت: مه‌رگ‌ دوا ئیمکانێکه‌ کۆتایی به‌ ته‌واوی ئیمکانه‌کانه‌کانی دازاین ده‌هێنێت و ته‌واوی ئیمکانه‌کانی دازاین قفڵ ده‌کات. ڕوانینی شاعیر بۆ مه‌رگ وه‌کوو دیارده‌یه‌کی پێش وه‌خته‌‌ ئاماده‌ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و هاوکات دوا ئیمکانێ که‌ هه‌موو ئیمکانه‌کان تری مرۆڤ قفڵ ده‌کات و کۆتایی پێ ده‌هێنێت، ڕوانینێکی ئۆنتۆلۆژیکه‌ بۆ دیارده‌ی مه‌رگ. به‌ڵام خاڵێکی  هه‌ره‌ جیاواز و به‌دیار له‌ نێوان هێز و توانستی هونه‌ری و داهێنه‌رێتیدا له‌گه‌ڵ ڕوانینی فه‌لسه‌فی بۆ جیهانی بوون و دیارده‌کانی زه‌مه‌ن، ئه‌وه‌یه‌ که‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و داهێنه‌رێتی هونه‌ری، به‌ هۆی توانسته‌ هێزه‌کییه‌کانی خه‌یاڵه‌وه‌ زۆر جار له‌ فه‌لسه‌فه‌ و ڕوانگه‌ فه‌لسه‌فییه‌کان به‌رزتره‌، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌مان بۆچوونی فه‌لسه‌فی بوونناسانه‌ی هایده‌گه‌ره‌ له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی مه‌رگدا. شاعیر له‌ ده‌سپێکی تێکسته‌که‌یدا و له‌ ساته‌وه‌ختی گێڕانه‌وه‌ی دۆزه‌خی نیشتماندا، به‌ بۆچوونێکی ئۆنتۆلۆژیکه‌وه‌ ئاوڕ له‌ مه‌رگ ده‌داته‌وه‌ (وه‌کوو دوا ئیمکانێک که‌ هه‌موو ئیمکانه‌کانی مرۆڤ قفڵ ده‌کات و کۆتایی به‌ هه‌موو ئیمکانه‌کانی مرۆڤ ده‌هێنێت).
( ئه‌مانه‌ باڵی وه‌ریوی په‌ریه‌کانن یان کۆتره‌کان؟
ئه‌ی ئه‌مانه‌ گلێنه‌من یان دنکه‌ زه‌یتوون و ترێ؟
نازانم ئه‌ز چۆنیان له‌ یه‌کتر جیاوه‌که‌م؟
نازانم ئه‌ز چۆنیان له‌ یه‌کتر
نازانم ئه‌ز چۆنیان
نازانم ئه‌ز.. )
ده‌ربه‌ندی په‌په‌ووله‌ .. ل 39
شاعیر له‌م  پاراگرافه‌دا باس له‌‌ کاره‌ساتێکی تراژیک ده‌کا و مه‌رگ ده‌گێڕێته‌وه‌، مه‌رگ وه‌کوو دوا ئیمکانێ که‌ کۆتایی به‌ هه‌موو ئیمکانه‌کانیتر هێناوه‌ و هه‌موو شتێک تیایدا بۆته‌ سووتوو و خۆڵه‌مێش. له‌ ساته‌وه‌ختی بینینی ڕووداوه‌ تراژیکه‌کاندا شاعیر به‌ڕاده‌یه‌ک شپرز و سه‌رسام ده‌بێت ناتوانێت شته‌کان له‌ یه‌کدی جیابکاته‌وه‌. بۆیه‌ به‌رده‌وام پرسیاری گوماناوی ده‌کا له‌ بوونی شته‌کان و له‌وه‌ش گرنگتر پرسیاری چۆن جیاکردنه‌وه‌ی شته‌کان له‌ یه‌کتر ده‌کات. ‌به‌ڵام دواتر و له‌ چه‌ند پاژیتردا له‌م بۆچوونه‌‌ فه‌لسه‌فییه ئۆنتۆلۆژیکه‌ش لاده‌دا و باس له‌ مه‌رگێک ده‌کات که‌ ئه‌به‌دی نییه‌ و شته‌کان تیایدا دیسان زیندوو ده‌بنه‌وه‌. شاعیر ئه‌مجار له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ندێک له‌ بیرمه‌ندانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیست و به‌ تایبه‌ت بۆچوونه‌کانی “سورن کێرکه‌گۆرد” و (پرسیار له‌ مانای ژیان و باوه‌ڕ به‌ زیندووبوونه‌وه‌ی پاش مه‌رگ)  و تا ڕاده‌یه‌کیش فه‌لسه‌فه‌ی (وه‌حده‌تی وجوود) ی ئیبنوو عه‌ره‌بی‌ و باوه‌ڕ به‌ دۆنادۆنی ئایینی یارسان،)  ئاوڕ له‌ دیارده‌ی مه‌رگ ده‌داته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بینین مه‌رگ له‌ هه‌ندێ شوێنی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا مه‌رگێکی ئه‌به‌دی نییه‌ و هه‌موو شته‌ کوژراوه‌کان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ دیسان زیندوو ببنه‌وه‌ و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناو ژیان و خۆیان ڕه‌وایه‌ت بکه‌ن.
( – هه‌ڵه‌بجه‌ی ” حه‌للاج”م چیت بینی؟!
له‌م به‌ری که‌ناری گیانمه‌وه‌ به‌هاری ڕمووزن.
گوڵی دڕ/ خۆری کوێر/ به‌فری ڕه‌ش / بای خنکاو/ ڕووباری زۆر زبر.
بارانی وشک و ڕه‌ق/ گری سارد/ خوێنی زه‌رد/ هاژه‌ی که‌ڕ/ گرمه‌ی لاڵ. چیم بینی؟
کۆتری ڕه‌ق/ گه‌دری هه‌ق / تاوانی فه‌ریشته‌ / مناره‌ی جه‌رده‌ و دز.
ئه‌ی له‌و به‌ر که‌ناری گیانته‌وه‌؟!
بڵێسه‌ی خۆڵه‌مێش/ شۆڕشی مردووه‌کان/ لافاویی وشکانیی/ هاواری بێ ده‌نگیی
پرشنگی تاریکیی / هیوای نائومێدیی/ سه‌وزایی تینۆیه‌تی / تێرێتی برسێتی و
فڕینی کێوانم من بینی!)
ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌ .. ل.. 114
ڕوانینی شاعیر بۆ دیارده‌ی مه‌رگ له‌م پاراگرافه‌دا، ڕوانینێکی ئه‌فلاتوونی و تا ڕاده‌یه‌ک دۆنادۆنییه‌. شاعیر توانا ده‌دات به‌ هه‌موو شت و دیارده‌ کوژراوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکیتر مه‌سیح ئاسا زیندوو ببنه‌وه‌ و خۆیان بگێڕنه‌وه‌، شاعیر هه‌موو دیارده‌ لێکدژ و پارادۆکسه‌کان به‌ فۆرمێکی پاش پێکهاته‌خوازانه‌ و( به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عیرفانی گنۆسیی و کابالایی) له‌ ته‌نیشت یه‌کدی ڕیز ده‌کات و رۆح ده‌کاته‌وه‌ به‌ به‌ریاندا و زیندوویان ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باسی چۆن کوشتنی خۆیان بکه‌ن و مه‌رگی خۆیان بگێرنه‌وه‌. لێره‌دا ئه‌زموونی مه‌رگ ئه‌زموونێکی دۆنادۆنییه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌کوژرێت دواتر به‌ هێزێکی گه‌وره‌تره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو ژیان، ئه‌وه‌ش ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ فه‌راهه‌م ده‌کات ئیراده‌یه‌کی تراژیکه‌ که‌ له‌ شیعردا به‌رجه‌سته‌یه‌ و له‌م تێکسته‌دا، شاعیرێک له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دێت و مه‌نفییه‌ گه‌وره‌کانی مێژووی کورد و ته‌واوی  دیارده‌ کوژراوه‌کانی ناو ئه‌م مێژووه‌ به‌ خودی مێژووشه‌وه‌ یه‌ک به‌ یه‌ک زیندوو ده‌کاته‌وه‌ و جارێکی تر ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ناو ژیان. بۆیه‌ ئاستێکی تری مه‌نفا له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا له ڕووی وجوودییه‌وه‌ ئاستی زیندوو کردنه‌وه‌ی دیارده‌ کوژراوه‌کان و ئینسانه‌ مرددوه‌کانه‌ و سه‌ر له‌ نوێ به‌خشینه‌وه‌ی ژیانه‌ پێیان. ئه‌مه‌ش دیسان به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی دوو ئاستی ناکۆکی مه‌نفایه‌ له‌ قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا.  ئاستێکی دۆزه‌خییانه‌ی مه‌نفا که‌ به‌رهه‌می هه‌ڵهاتن و ڕاوه‌دونانه‌ و که‌سی مه‌نفی تووشی ته‌نیایی دژوار و غوربه‌تی کوشنده‌ و هه‌ست به‌ ئازاری ڕۆحیی و ده‌روونی ده‌کات، ئاستێکی تری مه‌نفا که‌ له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ی که‌سی مه‌نفی بۆ نیشتمان و هه‌ستانه‌وه‌ و زیندوو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ کوژراوه‌کان و سه‌ر له‌ نوێ به‌خشینه‌وه‌ی ژیانه‌ پێیان.
بۆیه‌ پێموایه‌، ئه‌مه‌ خاڵی هه‌ره‌ جیاوازی ئه‌زموونی مه‌نفا بێت‌ له‌ نێوان شێرکۆ بێکه‌س و نالی و حاجی قادر دا، ئه‌زموونی مه‌نفا لای – نالی و حاجی قادر-  له‌ نووستنی به‌خت و نائارامیی و بێئۆقره‌ییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات،  له‌ حاڵێکدا لای شێرکۆ بێکه‌س ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ مه‌رگ و زیندوو بوونه‌وه‌وه‌‌ ده‌ستپێده‌کات.  ئه‌مه‌ش درخه‌ری جیاوازیی  ئه‌و پێکهاته‌ و وه‌زعیه‌ته‌ مێژوویی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێمه‌یه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌م و کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م. (ئه‌زموونی مه‌نفا له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا له‌ زۆر ڕووه‌وه‌، چه‌ند هه‌ڵاتنه‌ له‌ مه‌رگێکی فیزیایی و چه‌ند ده‌رئه‌نجامی ڕاکردنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌رگ له‌ نیشتماندا، به‌ هه‌مانئه‌ندازه‌ش ڕاکردنه‌ به‌ره‌و مه‌رگێکی مه‌عنه‌وی له‌ ناو جیهانێکدا که‌ شوێنێکی بۆ پێکه‌وه‌بوونی مێژووی شێرکۆ و ئه‌وانیده‌که‌ی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیه‌ مه‌نفا له‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا شوێنی ته‌نیا که‌وتنێکی ڕه‌هایه‌ و له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ له‌ گۆڕستان ده‌چێت، وه‌کچۆن گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ نیشتمان  تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و گۆڕستان.‌) .. مه‌ریوان وریا قانیع. ڕه‌هه‌ند ژ.12/13 ساڵی 2001 . ل. 105.
ئاماژه‌یه‌کی پێویست:
ئه‌م وتاره‌ کورتکراوه‌ی وتارێکی درێژتره‌ له‌ ژێر ناو “خوێندنه‌وه‌ی ” شوێن –  کات” له‌ قه‌سیده‌ی” ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌” ی شێرکۆبێکه‌سدا، له‌ ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی فنۆمینۆلۆژیاوه‌.
The post  (فینۆمینۆلۆژیای “شوێن- کات” له‌ (قه‌سیده‌ی ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌)ی شێرکۆ بێکه‌س)دا” appeared first on ژنەفتن.
هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دووانه‌ی “پۆئسیس و پراکسیس” له‌ ڕوانگه‌ی “جۆرجیۆ ئاگامبێن”ه‌وه‌
په‌یوه‌ندیی جوانی و حه‌قیقه‌ت ترسی موقه‌ده‌سی هه‌موو ژیانم  بووه‌.
نیچه
“جوانیناسیی هونه‌ری مودێڕن ئه‌وه‌نده‌ سێبه‌ری داناوه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر، کاری هونه‌ری چیتر وه‌ک ڕابردوو‌ نابێته‌ پێوه‌ر و مه‌حه‌کی ڕه‌سه‌نی نێشته‌جێبوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویندا”
ئاگامبێن
ده‌سپێکی باس
به‌ وته‌ی ئاگامبێن هونه‌ری مودێڕن تاکوو داهێنه‌ره‌که‌ی تیرۆر نه‌کا ڕاناوه‌ستێ، ئه‌م بڕیاره‌ داچڵه‌کێنه‌ره‌ی ئاگامبێن بۆ لێکدانه‌وه‌ی هونه‌ر به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هونه‌ری مودێڕن و گرنگتر له‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی له‌ ده‌ستچووی هونه‌ره‌ له‌ ئێستادا. به‌ وته‌ی ئاگامبێن یه‌که‌مین قوربانیی هونه‌ری مودێڕن هونه‌رمه‌نده‌که‌یه‌تی‌. ئاگامبێن ده‌ڵێ: کار و چالاکیی هونه‌ری، بێگومان ئه‌و شته‌یه‌ که‌ ساز ده‌کرێ، به‌ڵام هونه‌ر شتێک ده‌ڵێت به‌ده‌ر له‌و شته‌ی که‌ هه‌یه‌، واته‌ ئه‌و شته‌ی که‌ به‌یانی ده‌کات به‌ده‌ر له‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودی زمان، زمان‌‌ له‌ هه‌مان کاتدا‌ ئاماژه‌ به‌ خۆی ده‌دات ئاماژه‌یه‌ بۆ شتێکی تر به‌ده‌ر له‌ خۆی، به‌ڵام  کاری هونه‌ری شتێکی تر به‌دیار ده‌خات، کاری هونه‌ری زیاتر وه‌ک شوبهاندن (ته‌مسیل) ده‌رده‌که‌وێ، چونکه له‌ کاری هونه‌ریدا ‌هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که‌ ساز ده‌کرێ، شتێکی تر به‌رهه‌م دێت، ئه‌وه‌ی که‌ به‌رهه‌م دێت به‌شی تاریک و به‌تاڵی هونه‌ره‌، هه‌ما‌ن سیاچاڵه‌که‌یه‌، “هونه‌ری مودێڕن به‌و جۆره‌ی که‌ ئاگامبێن ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا به‌ مه‌به‌ستی سه‌وادی گه‌یشتن به‌ مانایه‌کی ڕه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆختاپووسی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ته‌واوی ماناکان قووت بدا و له‌ کۆتاییدا شوێن بۆ مانه‌وه‌ی نیشانه‌ و فۆرمگه‌لی بێمانا بکاته‌وه‌”. بۆیه‌ ئاگامبێن باس له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی له‌ده‌ستچووی هونه‌ر ده‌کا و هاوکات باس له‌ گه‌ڕاندنه‌وی مانا بۆ هونه‌ر ده‌کات، چونکه‌ ئه‌و پێی وایه‌ هونه‌ری مودێڕن به‌ هۆی ناڕازیبوون به‌ جیاوزایی نێوان دووانه‌ی (پۆئێسیس و پراکسیس) و هاوکات جێگۆڕکێی پراکسیس به‌ پۆئسیس له‌ ڕاستیدا دۆخی ڕه‌سه‌نی نێشته‌جێبوونی مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌میندا تێک داوه‌.
“حه‌قیقه‌ت و هونه‌ر، چیه‌تیی هونه‌ر، حه‌قیقه‌ت و ئیستاتیکا، هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و هونه‌ری ئاسایی”
کاتێک باس له‌ چه‌مکێکی وه‌کوو هونه‌ر به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ ده‌که‌ین بێگومان له‌گه‌ڵ پرسێکی باسهه‌ڵگر، فره‌ڕهه‌ند و پلۆراڵی وه‌ک “حه‌قیقه‌ت و جوانیناسی (aesthetics ) که‌ بیرمه‌ندێکی وه‌ک نیچه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیارانه‌ لێی دواوه‌‌، رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه‌. هونه‌ر و حه‌قیقه‌ت وه‌ک فه‌رهادپوور ده‌ڵێ: هونه‌ر وه‌ک فۆرم و به‌شێک له‌ حه‌قیقه‌ت، پێوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو چه‌مکه‌ و  حه‌قیقه‌تی هونه‌ر و له‌ولاتریش پێوه‌ندیی نێوان هونه‌ر و جوانیناسی چۆنه‌ و لێره‌ش به‌ چ جۆره‌ هونه‌رێک ده‌ڵێن هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و جیاوازیی نێوان هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و هونه‌ری ئاسایی ‌ یان به‌ ته‌عبیره‌ گشتییه‌که‌ی هونه‌ری “عامه‌” چییه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش که‌ ده‌بێته‌ هۆی جیاکه‌ره‌وی هونه‌ری ئاسایی و هونه‌ری داهێنه‌رانه‌، ئه‌مانه‌ و ده‌یان پرس و بابه‌تی تر به‌م باسه‌وه‌ له‌ پێوه‌ندیی نێوان (حه‌قیقه‌تی هونه‌ر و جوانیناسی و پێوه‌ندیی نێوان هونه‌ر و جوانیناسی) جێی باس و لێدوانی وردی فه‌لسه‌فی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری چه‌ندین بیرمه‌ندی وه‌ک “کانت، هێگل، نیچه‌، کی یرکگور، بنیامین، ئادۆڕنۆ و دیکه‌ی بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت” بووه‌. له‌ کۆی ئه‌و پرسیارانه‌دا ئه‌وه‌ی کە زیاتر  سه‌رنجمان راده‌کێشێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕیاره‌ هونه‌ر له‌ چ جۆره‌ حه‌قیقه‌تێک له‌ گه‌ڵ ئێمه‌دا بدوێ؟ حه‌قێقه‌تێکی ڕه‌ها؟ یان حه‌قیقه‌تێکی ڕێژه‌یی؟ پرسێکی تر له‌ کۆی باسه‌که‌دا ئه‌وه‌یه‌ هونه‌ر چ جۆره‌ پێوه‌ندییه‌کی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جوانیناسیدا؟ بۆچی هه‌موو کاڵا و شتومه‌کێک له‌ هه‌و‌ڵی ئه‌وه‌دایه‌ وه‌ک هونه‌ر ده‌ربکه‌وێ و  خۆی به‌دیار بخات؟ هه‌ر چه‌شنه‌ ڕوانینێکی ئوبژه‌کتیڤ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی هونه‌ردا وه‌ک فه‌رهادپوور ئاماژه‌ی پێ ده‌دا له‌ خۆیدا جۆرێک چه‌واشه‌کردنی حه‌قیقه‌تی هونه‌ره‌، ئه‌م چه‌واشه‌کردنه‌ی حه‌قیقه‌تی هونه‌رە ته‌نانه‌ت له‌ خودی وشه‌ی “هونه‌ر”یشدا به‌ ئاشکرا ده‌بینرێ.
ئه‌مه‌یش له‌ کاتێکدایه‌ هه‌ر کات باس له‌ حه‌قیقه‌تێکی ئیستاتیکی وه‌ک هونه‌ر ده‌که‌ین ته‌واوی ئاگایی و زانیاریی ئێمه‌ له‌ هونه‌ر به‌ هۆی ئاگاییمانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌می هونه‌ری نه‌ خودی چه‌مکی هونه‌ر، به‌مه‌وه‌ هونه‌ر حه‌قیقه‌تێکی جوانیناسانه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رده‌وام له‌ هه‌ناوی دۆخێکی مێژوویییه‌وه‌ له‌ گه‌ڵمان ده‌دوێ، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوان (هونه‌ر و به‌رهه‌می هونه‌ری) یه‌کێک له‌و ناته‌بایییه‌ دیالیکتیکییانه‌یه‌ که‌ خودی هونه‌ری کردووه‌ به‌ گۆڕه‌پانی پڕ له‌ کێشه‌ی ده‌رکه‌وتنی حه‌قیقه‌ت. له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی و هونەری به‌ گومانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێناسه‌کردنی (هونه‌ر چییه‌ و ئه‌ده‌بیات چییه‌)دا هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه‌. پێناسه‌ی هونه‌ر و ئه‌وه‌ی که‌ هونه‌ر چییه‌؟ به‌ جۆرێک پرسیاری چیه‌تیی هونه‌ر و ماهیه‌تی هونه‌رمان بۆ ده‌ورووژێنێت، هه‌ندێک له‌ نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆریان کردووه‌، له‌وانه‌ “سامۆیل بێکێت” له‌ وتووێژێکدا له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ (چیه‌تیی هونه‌ر) و ئه‌وه‌ی که‌ هونه‌ر چییه‌؟ ده‌ڵێت: له‌ زۆر ڕێگاوه‌ هه‌وڵ ده‌درێ بێهووده‌ شتێک بگوترێ که‌ من ئێستا بۆ وتنی وه‌ها شتێک خه‌ریکم بێهووده‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م، تاکوو ئێستا من دووسه‌د تا سێسه‌د له‌م رێگایانه‌م ئەزموون‌ کردووه‌.
نووسه‌رانێکی وه‌کوو بێکێت که‌ ژیانیان به‌ ته‌واوی تێکه‌ڵ به‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌بە، ‌باس له‌ دووسه‌د تا سێسه‌د رێگای جۆراوجۆر ده‌که‌ن‌ بۆ داڕشتنی پرسیاری چیه‌تیی هونه‌ر، ئه‌مه‌ش سه‌یر نییه‌، نه‌وه‌‌ک هه‌ر بێکێت به‌ڵکوو “ئادۆڕنۆ”یش له‌ کتێبی “تیۆریی جوانیناسی”دا ده‌یان شێوازی جیاوازی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پرسی (چیه‌تیی هونه‌ر)دا ئەزموون‌ کردووه‌، گرنگترینیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ناته‌باییی نێوان دوو جه‌مسه‌ری پارادۆکسیکاڵ و دژبه‌که‌، که‌ ده‌رخه‌ری جۆرێک له‌ دیالیکتیکی مێژوویی و ماناییی نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌یه‌ کە باسی ده‌کات، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و دیالیکتیکه‌ی که‌ “ئادۆڕنۆ” له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌ک به‌ مه‌به‌ستی ده‌رکه‌وتنی حه‌قیقه‌ت له‌ به‌رهه‌می هونه‌ریدا یان باشتر بڵێم له‌پێناو به‌دیارکه‌وتنی حه‌قیقه‌تی هونه‌ردا باسی ده‌کا له‌گه‌ڵ ئه‌و دیالیکتیکه‌ی هێگڵ که‌ ده‌رئه‌نجامی “سەنتێز” یان “کوللیه‌ت”ی لێ‌ ده‌که‌وێته‌وه‌ جیاوازه‌، چونکه‌ ئادۆڕنۆ پێی وایه‌ حه‌قیقه‌تێک که‌ له‌ هونه‌ردایه‌ نه‌ حه‌قیقه‌تێکی ڕه‌ها و سه‌رمه‌دییه‌ و نه‌ حه‌قێقه‌تێکی ‌‌مه‌به‌ستدار (غایی).
موراد فه‌رهادپوور له‌ وتارێکدا که‌ باس له‌ هونه‌ر و حه‌قیقه‌ت ده‌کا به‌پێی ئه‌م تیۆره‌ی ئادۆڕنۆ و ئه‌و دیالیکتیکه‌ی که‌ له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌کدا به‌ مه‌به‌ستی ده‌رکه‌وتنی حه‌قیقه‌تی هونه‌ری ده‌یخاته ‌ڕوو، ئاماژه‌ به‌ چوار جۆر ناته‌بایی ده‌کات.
یه‌که‌م: ناته‌بایی نێوان به‌ کاڵابوونی به‌رهه‌می هونه‌ری و به‌رگری و مه‌قاومه‌تی به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌م به‌ کاڵابوونه‌دا. دووه‌م: ناته‌باییی نێوان به‌شتبوون(فێتیشیسم)ی به‌رهه‌می هونه‌ری و “نه‌فی” ئه‌و به‌شتبوونه‌یه‌. سێیه‌م: دژایه‌تی و ناته‌باییی نێوان “هونه‌ر و ژیان”ه.‌ چواره‌م: ناته‌بایی و دژایه‌تیی نێوان فۆرم و مانایه‌ له‌ به‌رهه‌می هونه‌ریدا.
دیاره‌ من نامهه‌وێ بچمه‌ ناو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م باسه‌وه‌ و لێره‌دا به‌و دیالیکتیکه‌وه‌ سه‌رقاڵ ببم، مه‌به‌ست له‌م باسه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ بوو نیشانی بده‌م حه‌قیقه‌تێک که‌ له‌ هونه‌ردا هه‌یه‌ حه‌قیقه‌تێکی ڕه‌ها و ئه‌به‌دی نییه‌ و هاوکات خاوه‌نی کوللیه‌تێکی گشتگیر و مه‌به‌ستدار نیه‌. به‌ڵکوو حه‌قیقه‌تی هونه‌ر ڕێژه‌ییه‌ و وه‌ک نیچه‌ له‌ وته‌یه‌کدا ده‌ڵێ: “پێوه‌ندیی جوانی و حه‌قیقه‌ت ترسی موقه‌ده‌سی ته‌واوی ژیانم بووه‌”. به‌مه‌وه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ پێناسه‌یه‌‌کی تاکڕه‌هه‌ند و یه‌کده‌ست که‌ حه‌قیقه‌تی هونه‌ر وه‌ک شتێکی ئه‌به‌دی ، ڕه‌ها و مه‌له‌کووتی  یان کوللیه‌تێکی گشتگیر پێناسه‌ بکا، له‌ ڕاستیدا پێناسه‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ له‌ خودی هونه‌ر و ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که‌ له‌ هه‌ناوی هونه‌ردایه‌.
جۆرجیۆ ئاگامبێن (١٩٤٢- ) فەیلەسووفی هاوچەرخی ئیتالیایی
“هونه‌ر و جوانیناسی”
له‌ پێوه‌ندیی نێوان “هونه‌ر و جوانیناسی”دا زیاتر باس له‌ پێوه‌ندیی نێوان “هونه‌ر و حه‌قیقه‌ت” و هاوکات چیه‌تیی هونه‌ر، دێته‌ ئاراوه‌. بۆ ئه‌م باسانه‌ش بۆچوونی جیاواز و جۆراوجۆر و دژبه‌یه‌ک و ناته‌با بوونی هه‌یه‌، له‌ تیۆریی جوانیناسیی کانته‌وه‌ بگره‌ تا بۆچوونه‌کانی هێگڵ و نیچه‌ و بنیامین و پۆل ڤالێری و شۆنبێرگ و شوپێنهاور و، هاوکات بۆچوونی تایبه‌تی ئادۆڕنۆ سه‌باره‌ت به‌ چه‌مکی جوانیناسی به‌ ده‌یان و سه‌دان بۆچوون و ڕوانگه‌ی جیاواز سه‌باره‌ت به‌م چه‌مکه‌ و پێوه‌ندیی نێوان هونه‌ر و جوانیناسی له‌ لایه‌ک و لایه‌کی تر هونه‌ر و حه‌قیقه‌ت و له‌م دواییانه‌شدا کتێبه‌ به‌ ناوبانگه‌که‌ی ئومبرتۆ ئێکۆ (مێژوویی جوانی و دزێوی) له‌ به‌ردستدایه‌. لێره‌دا بۆ ئه‌م باسه ئاماژه‌ به‌ دوو پارادایمی جیاواز ده‌ده‌م، یه‌که‌م پارادایمێکی ڕه‌ها و جاویده‌ به‌ نیسبه‌ت هونه‌ر و حه‌قیقه‌تی هونه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ڕواته‌وه‌ سه‌ر شێوازی هونه‌ر بۆ هونه‌ر یان هونه‌ری بێخه‌وش و په‌تی، “شێوازی هونه‌ر بۆ هونه‌ر یان هونه‌ری په‌تی و بێخه‌وش که‌ هه‌ڵگری دیدێکی لاهووتی و نیرڤانایییه‌ و به‌ جیاکردنه‌وی ته‌واوه‌تی هونه‌ر له‌ واقعیه‌ت  کار ده‌کا” له‌ لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه‌  تێڕوانینێکی گشتگیر و گشتیشه‌ به‌ نیسبه‌ت ئه‌مری جوانیناسی.
وه‌ک دیاره‌  ئه‌م پارادایمه‌ لای شوپێنهاور کاری پێ ده‌کرێت، چونکه‌ ڕوانینی ئارتۆر شۆپێنهاور ده‌رباره‌ی ئه‌شیا به‌ گشتی ڕوانینێکی جوانیناسانه‌یه‌، شۆپێنهاور سەبارەت بە هونه‌ر باوه‌ڕی به‌ حه‌قیقه‌تێکی نیرڤانایی و ئه‌به‌دی هه‌یه‌ و پێی وایه‌ به‌ هۆی هونه‌ره‌وه‌ و له‌ ڕێگای هونه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ین به‌ نیرڤانا و ئه‌به‌دییه‌ت، به‌مه‌وه‌ له‌ ته‌واوی ره‌نج و نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیان ڕزگارمان ده‌بێت. ئه‌م پارادایمه‌ که‌ هه‌ڵگری دید و بۆچوونی شوپێنهاوره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مری جوانیناسی و هاوکات هونه‌ر و حه‌قیقه‌تی هونه‌ر له‌ ڕاستیدا هه‌ڵوشێنه‌ری ئه‌و دیالیکتیکه‌یه‌ که‌ ئادۆڕنۆ باسی ده‌کا.
پارادایمی دووه‌م که‌ پارادایمێکی ‌ کانتییه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی پارادایمی یه‌که‌مه‌وه‌ که‌ پێی وابوو حه‌قیقه‌تی هونه‌ر، حه‌قیقه‌تێکی نیرڤانایی و جاویده‌ و له‌ ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ین به‌ ئه‌به‌دییه‌ت و نیرڤانا و هاوکات بۆ ده‌ربازبوون له‌ هه‌موو ڕه‌نج و کۆسپه‌کانی به‌رده‌م ژیان ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لای هونه‌ر و حه‌قیقه‌تی هونه‌ر، به‌ڵام لای کانت ئه‌م پارادایمه‌ ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌ی پارادایمی یه‌که‌مه‌وه‌یه‌،‌ جوانی نه‌وه‌ک هه‌ر چه‌مک نییه‌ به‌ڵکوو ناکرێ وه‌کوو کانسێپتیش تاوتوێی بکه‌ین و هه‌ڵسوکەو‌تمان له‌ گه‌ڵیدا هه‌بێ، به‌مه‌وه‌ جوانی نابێته‌ شوێنکه‌وته‌ی‌ وته‌زا و چه‌مکۆی ئه‌ره‌ستوویی، کانت ده‌ڵێ: جوانی ئه‌زموونێکه‌ به‌ هۆی چه‌‌مکه‌کانه‌وه‌ ناناسرێ، به‌مه‌وه‌ ناکرێ پێناسه‌ی مه‌فهوومی و په‌یوه‌سته‌ له جوانی ئاراسته‌ بکرێ، بۆ نموونه‌ بڵێین ئه‌م شته‌ جوانه‌ یان ئه‌مانه‌ نموونه‌ی جوانین، بۆیه‌ ڕوانگه‌ی جوانیناسانه‌ی “کانت” یان با بڵێم جوانیناسیی کانتی لایه‌نی ناجیاکاری و مێژوویی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌کا و هاوکات به‌ نیسبه‌ت لێکدژه‌کانه‌وه‌ هه‌ستیارتر هه‌ڵسوکه‌وتیش ده‌کات، ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌و بۆچوونانه‌ی کانته‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مری جوانی و چه‌مکی جوانیناسی. بۆچوونی دووه‌می کانت سەبارەت بە پرسی جوانی، نامه‌به‌ست بوونه‌ له‌ ئه‌زموونی جوانیناسیدا. کانت پێی وایه‌ له‌ کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پرسی “جوانی”دا، ئیتر ئه‌و جوانییه‌ سروشتی بێت یاخود هونه‌ری، پێویسته‌ ته‌واوی داواکاری و ئاره‌زووه‌کانمان وه‌لابنێین و به‌ حاڵه‌تێکی بێ مه‌به‌ست سه‌یری جوانی بکه‌ین، ئه‌م بێ مه‌به‌ست سه‌یرکردنه‌ی جوانی، ئیتیک(ئه‌خلاق)یش ده‌گرێته‌وه‌، به‌مه‌وه‌ کانت ده‌ڵێ جوانی له‌ خۆیدا نه‌ چاکه‌ و نه‌ خراپه‌، واته‌ نه‌ خێره‌ و نه‌ شه‌ڕه‌. هاوکات پرسی جوانی له‌گه‌ڵ هیچ کام له‌ چه‌مکه‌کانی ئاوه‌زی هزری و کرده‌یی به‌روارد ناکرێ، ئه‌م بێ مه‌به‌ست ڕاونینه‌ به‌ نیسبه‌ت جوانییه‌وه‌ ده‌لاله‌ت ده‌کا له‌سه‌ر حاڵه‌تی  ئۆتۆنۆمی به‌ر‌هه‌می هونه‌ری و ئه‌وه‌ی که‌ ئادۆڕنۆ وه‌کوو ئۆتۆنۆمی ده‌ق باسی ده‌کا و به‌ هۆی لۆژیکی ده‌روونیی خۆیه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر به‌شتبوون و به‌کاڵابوونی ده‌قدا به‌رگری ده‌کات. سێیه‌مین بۆچوونی کانت سه‌باره‌ت به‌ “جوانیناسی” یان با بڵێم مانای کانتی له‌ جوانیناسی ئه‌م وته‌یه‌ی کانته‌ که‌ ده‌ڵێ: مه‌به‌ستداربوونی بێ مه‌به‌ست (قصدیت بدون قصد) لێره‌دا ئه‌و دیالیکتیکه‌ی نێوان به‌شتبوونی ده‌ق و بەرهەمی هونه‌ری له‌ لایه‌ک و مه‌قاومه‌ت و به‌رگریی ده‌ق له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌شتبوونه‌دا پێکهاته‌ی لۆژێکی زمان تێک ده‌شکێنێت، کانت ده‌ڵێت: بەرهەمی هونه‌ری ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌ربخات که‌ ده‌رکه‌وتنی مه‌به‌ستی هونه‌رمه‌ند تیایدا به‌دیار نه‌بێ، بێگومان ئێمه‌ هیچ ده‌قێکی هونه‌ری له‌ ئه‌نجامدا نابینینه‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت له‌ هێنانه‌ئارای ئه‌و ده‌قه‌ له‌ پشتییه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵام کانت پێی وایه‌  نابێ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ده‌قدا ‌دیار بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دوو ڕه‌هه‌ندی (مه‌به‌ستدار و بێ مه‌به‌ست) له‌ ده‌ق و بەرهەمی هونه‌ریدا به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه‌.
“هونه‌ری داهێنه‌رانه‌”
هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ چییه‌ و له‌ کۆی ئه‌و پێناسانه‌ی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ (حه‌قیقه‌ت و هونه‌ر، حه‌قیقه‌ت و جوانیناسی، حه‌قیقه‌تی هونه‌ری و جوانیناسی) که‌ باس کران هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ وه‌ک خۆی چ پێناسه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ؟ به‌ جۆرێکی تر هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ که‌ خۆی له‌ پێناسه‌یه‌کی گشتی و گشتگیری وه‌ک “پۆئێسیس– پراکسیس”دا ده‌بینێته‌وه‌ و جیاوازی‌ له‌گه‌ڵ هونه‌ری ئاساییدا چییە؟
بۆ لێکدانه‌وی ئه‌م باسه‌ پێویسته‌ بچینه‌وه‌ لای ئه‌فلاتوون و پێناسه‌که‌ی ئه‌فلاتوون له‌ کتێبی “سیمپۆزیۆم-میوانی”دا سه‌باره‌ت به‌ دوو چه‌مکی “پۆئێسیس و پراکسیس” وه‌ربگرین. ئه‌فلاتوون له‌ کتێبی “سیمپۆزیۆم”دا ئێمه‌ به‌ مانای سه‌ره‌کیی چه‌مکی “پۆئێسیس” ئاشنا ده‌کا، پێناسه‌ی ئه‌فلاتوون له‌ “پۆئێسیس” به‌م جۆره‌یه‌؛ (هه‌ر شتێک ببێته‌ هۆی به‌دیهاتنی شتێکی تر که‌ پێشتر بوونی نه‌بووه‌) له‌ نه‌بوونه‌وه‌ بۆ بوون، واته‌ بوونی شتێک له‌ نه‌بوونه‌وه‌ بۆ بوون، یان له‌ (نه‌بوون و شاردراوه‌یی به‌ره‌و بوون و ده‌رکه‌وتن) واته‌ شتێ که‌ بەرهەمهێنراو‌ و داده‌هێنرێ، واته‌ له‌ حاڵه‌تی داهێناندا بێ، “پراکسیس”یش کرداره‌، هه‌ر چه‌شنه‌ کار و چالاکییه‌کی ئینسان لای ئه‌فلاتوون ده‌بێته‌ پراکسیس. به‌ڵام  پێم باشه‌ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری چه‌مکی‌ “پراکسیس” بچمه‌وه‌ لای ئه‌رەستوو، ئه‌ره‌ستوو ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پێناسه‌که‌ی ئه‌فلاتوونه‌، به‌ڵام هه‌ندێ جیاوزایی ‌دیاریشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتوون به‌ تایبه‌ت سەبارەت بە چه‌مکی پراکسیس. لای ئه‌ره‌‌ستوو “کار” یان کردار به‌ مانای چالاکییه‌ک دێت که‌ له‌ حاڵه‌تی ده‌رکه‌وتندا بێت، (دەرکەوتنی شتی نوێ-حدوث) ئه‌مه‌ مانای ته‌واوی “پراکسیس”ه‌ لای ئه‌ره‌ستوو. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌ هه‌ر شتێک بێت، ده‌بێته‌ “پراگما” بۆیه‌ به‌و که‌سانه‌ی که‌ زیاتر ئه‌هلی کار و چالاکی و به‌ کردارکردنن، ده‌گوترێ “پراگماتیست”. به‌پێی بۆچوونه‌که‌ی ئه‌ره‌ستوو، “پراگما” هۆکاری “فۆرمالی-صوری”یه‌ و سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ هۆکاری “فینالی-غایی”، واته‌ پراگما به‌پێی پۆلێنه‌به‌ندییه‌ لۆژیکییه‌که‌ی ئه‌ره‌ستوو هۆکاری مه‌به‌ست نییه‌، به‌ڵکوو هۆکاری فۆرمالییه‌، چونکه‌ چالاکییه‌ک به‌ مه‌به‌ست نه‌گه‌یشتبێ هێشتا باس له‌ بنه‌ماکانی خۆی ده‌کات.
پێناسه‌ی‌ ئه‌فلاتوون له‌ چه‌مکی پۆئێسیس به‌ مانای (داهێنان و بەرهەم) هه‌موو داهێنانێکی مرۆڤ له‌ هه‌ر بوارێکدا ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ر جۆره‌ کار و چالاکییه‌ک که‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی داهێنان بێت ده‌ڕواته‌ خانه‌ی هونه‌ری داهێنانه‌وه‌. بۆیه‌ کاتێک باس له‌ پۆئێسیس و پراکسیس دێته‌ ئاراوە‌، ئێمه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی یونانییه‌کاندا له‌گه‌ڵ دوو وشه‌ی (ئارخێ-ἀρχή) به‌ مانای بنه‌ما و ئاخێزگه‌ (خاستگاه‌) که‌ پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ چه‌مکی “پۆئێتیک”دا هه‌یه‌ و هاوکات وشه‌ی (تێخنێ-‌Τέχνες) هه‌مان وشه‌ی “تەکنیک” ناوێ که‌ یونانییه‌کان بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ کارێکی هونه‌ری وه‌کوو (پیشه‌گه‌ری)، ئه‌و زه‌رفه‌ی که‌ دروستیان ده‌کرد و بۆ هه‌مارکردنی خۆراک و خواردنه‌وه‌ به‌کاریان ده‌هێنا. یان په‌یکه‌رتاشێک که‌ هه‌یکه‌ل و په‌یکه‌رێک ساز ده‌کا و شاعیرێک که‌ شیعرێک ده‌ڵێ، هه‌موویان جۆرگه‌لێکن له‌ داهێنان و ئافراندن، یونانییه‌کان به‌ ته‌واوی ئه‌م چالاکییانه‌یان ده‌گوت “تێخنێ” واته‌ تەکنیک، کردارێ که‌ ده‌گات  به‌ داهێنان. به‌م پێناسه‌یه‌ ئێمه‌ جیاوازییه‌ک له‌نێوان هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ (خلاقانه‌) و هونه‌ری ئاساییدا نابینین، ته‌نانه‌ت ئه‌و کرێکاره‌ش که‌ ڕۆژانه‌ خه‌ریکی ئه‌نجامدانی کار و چالاکییه‌ ده‌رئه‌نجامی  کاره‌که‌ی ئه‌ویش ده‌بێته‌ جۆرێک داهێنان، به‌مه‌وه‌ چالاکی ئه‌و کرێکاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شاعیر‌ و په‌یکه‌رتاشه‌ی که‌ داهێنان ده‌کات جیاوازییه‌کی نییه‌. به‌ڵام جۆرجیۆ ئاگامبێن له‌ ڕاڤه‌ و لێکدانه‌وه‌ی دوو چه‌مکی “پۆئێسیس و پراکسیس”دا باس له‌ جیاوازییه‌کی سه‌ره‌کی له‌نێوان هونه‌ری “داهێنه‌رانه‌ ” و هونه‌ری “ئاسایی”دا دەکات.
“لێکدانه‌وه‌ی دوو چه‌مکی پۆئێسیس و پراکسیس له‌ ڕوانگه‌ی ئاگامبێن”ه‌وه‌
ئاگامبێن له‌ باس و لێکدانه‌وه‌ی دووانه‌ی “پۆئێسیس و پراکسیس”دا که‌ دوو چه‌مکی فه‌لسه‌فی و هونه‌رین‌ و یۆنانییه‌کان بۆ یه‌که‌مجار به‌کاریان هێناوه‌ و دواتر له‌ زمانی لاتیندا ئه‌ره‌ستوو له‌ وشه‌ی ئارخێ به‌ مانای بنه‌ما و ئاخێزگەی‌ هونه‌ر، هه‌روه‌ها تێخنێ، چالاکی و کرده‌ی مرۆڤ که‌ڵک وه‌رده‌گرێ باس له‌ چه‌ند شتێک ده‌کا. یه‌که‌م: ڕاڤه‌ و لێکدانه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تی پۆئێتیکی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویندا به‌ خوێندنه‌وه‌ی وته‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی هوڵدەرلین به‌وه‌ی که‌: مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویندا شاعیرانه‌ ده‌ژی. دووه‌م: لێکدانه‌وه‌ی دووانه‌ی (پۆئێسیس و پراکسیس) لای ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو. سێیه‌م: ڕه‌خنه‌ له‌ هونه‌ری مودێڕن به‌وه‌ی که‌ جێگۆڕکێی کردووه‌ به‌ دووانه‌ی پۆئێسیس و پراکسیس و له‌ شوێنی پۆئێسیس، پراکسیس به‌کار دێنێت. چواره‌م: جیاوازیی‌ نێوان هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و هونه‌ری ئاسایی‌. پێنجه‌م: به‌رزتر نرخاندنی پۆئێسیس له‌ پراکسیس و کشانه‌وه‌ به‌ لای ئه‌ره‌ستوودا.
ئاگامبێن کۆی باسه‌که‌ی له‌ ڕاڤه‌ و لێکدانه‌وه‌ی  دووانه‌ی “پۆئێسیس و پراکسیس”دا سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعیه‌تی شاعیرانه‌ی نیشته‌جێ بوونی مرۆڤه‌ له‌سه‌ر زه‌میندا (که‌ هایدیگه‌ر به‌‌ خوێندنه‌وه‌ی وته‌که‌ی هوڵدەرلین باس له‌ دۆخی شاعیرانه‌ی نیشته‌جێ بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌کا و له‌‌ هه‌ناوی هه‌موو هونه‌رێکدا شیعر ده‌بینێ) وه‌زعییه‌‌تی شاعیرانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ چالاکیی داهێنه‌رانه‌ لێک ده‌داته‌وه‌، به‌و مانا کاتێک ده‌ڵێین مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویندا وه‌زعییه‌تی شاعیرانه‌ی هه‌یه‌، واته‌ چالاکیی داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه‌. ئاگامبێن ده‌ڵێت چالاکیی داهێنەرانه‌ (فعالیت فر- آورانه‌) له‌ ئێستادا به‌ مانای پراکسیسه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ چالاکی داهێنه‌رانه‌ لای یونانییه‌کان و به‌تایبه‌ت به‌ پێناسه‌ی ئه‌فلاتوون “پۆئێسیس” بووه‌، نه‌وه‌کوو پراکسیس، به‌ڵام ئاگامبێن ‌ چالاکیی داهێنه‌رانه‌ له‌ ئێستادا وه‌ک پراکسیس ناو ده‌بات نه‌وه‌کوو “پۆئێسیس”. ئاگامبێن ڕه‌خنه‌ له‌ هونه‌ری مودێڕن ده‌گرێت به‌وه‌ی که‌ جیاوازیی نێوان دووانه‌ی “پۆئێسیس و پراکسیس” نابینێ و به‌ هه‌ڵه‌ به‌کاریان ده‌هێنێت، ئاگامبێن له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ جیاوازیی نێوان دووانه‌ی “پۆئێسیس و پراکسیس” یان فه‌ر ئاوه‌ری- داهێنان و کردار له هونه‌ری مودێڕندا نه‌ماوه‌. ئاگامبێن ده‌ڵێت یونانییه‌کان قایل بوون به‌ جیاوازییه‌کی بنه‌مایی له‌نێوان دووانه‌ی “پۆئێسیس – پراکسیس”دا.
لای یونانییه‌کان چالاکیی پیشه‌گه‌رێک و چالاکیی هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار یان شاعیرێک جۆرێک له‌ پۆئسیس بووه‌، به‌م مانا هه‌موو توێژه‌کان به‌ پیشه‌گه‌ر و شاعیر و شێوه‌کار و په‌یکه‌رتاشه‌وه‌ خه‌سڵه‌تێکی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، ئه‌ویش هاوبه‌شبوونه‌ له‌ خه‌سڵه‌تی پۆئێسیس بووندا و به‌‌ جۆرێک هه‌موویان سه‌رقاڵی ‌داهێنانن واته‌ خه‌ریکن شتێک له‌ نه‌بوونه‌وه‌ ده‌خولقێنن و ده‌یهێننه‌ پانتایی بوون و ده‌رکه‌وتن، به‌ڵام پراکسیس به‌ مانای ئه‌نجامدان و کاراکردنه‌وه‌یه،‌ واته به‌ کرده‌ییکردن و وه‌ک ئه‌ره‌ستوو ده‌ڵێت چوونه‌ حاڵه‌تی “پراگما”وه‌. ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ پۆئێتیکی یان شاعیرانه‌ هه‌موویان گرێ ده‌داته‌وه‌ به‌ سروشته‌وه‌ یان به‌ مانا یونانییه‌که‌ی (فووزیس)ه‌وه.‌ به‌ بووچوونی ئاگامبێن، ئه‌فلاتوون پێی وابووه‌ هه‌موو شتێک ته‌نانه‌ت “فوزیسیش” که‌ بۆ خۆی هۆکاری خۆیه‌تی له‌وه‌ی که‌ خۆی ده‌ێنێته‌ گۆڕه‌پانی ده‌رکه‌وتن و هاوکات کار و چالاکیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش که‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ شتێکی تر دێته‌ گۆڕپانی بوون و ده‌رکه‌وتنه‌وه‌، وه‌ک یه‌ک خاوه‌نی خه‌سڵه‌تێکی پۆئێتیکی یان شاعیرانه‌ن. به‌ڵام ئاگامبێن له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر به‌ لای ئه‌ره‌ستوودا ده‌ڕوات تاکوو ئه‌فلاتوون، بۆچی ئاگامبێن زیاتر به‌ لای ئه‌رستوودا ده‌شکێته‌وه‌ و خۆی به‌ ئه‌ره‌ستووه‌وه‌ ده‌به‌ستێ نه‌وه‌ک ئه‌فلاتوون؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “ئه‌ره‌‌ستوو له‌ ماتماتیکدا قایل بوو به‌ جیاوازی سەبارەت بە دوو شت‌، یه‌که‌م ئه‌و شته‌ی که‌ به‌ هۆی خودی سروشته‌وه‌ بوونی هه‌یه‌، دووه‌م ئه‌و شته‌ی که‌ بوونی ئه‌و به‌ستراوه‌ به‌ هۆکارێکی تره‌وه‌ له‌ چه‌شنی ته‌کنیک یان لێهاتووییی شتێکی تر. ئه‌ره‌ستوو جیاوازی داده‌نێت له‌نێوان ئه‌م دوو شته‌دا. واته‌ شتێ که‌ به‌ هۆی سروشته‌وه‌ دێته‌ بوون وه‌کوو خودی سروشت و دیارده‌کانی ناو سروشت که‌ به‌هۆی ” فووزیس”ه‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون و له‌ نه‌بوونه‌وه‌ دەگوازرێنه‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانی بوون  و حزوور په‌یدا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ش که‌ به‌ هۆی هۆکارگه‌لێکی تره‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، بۆ نموو‌نە شیعرێ که‌ به‌ هۆی شاعیرێکه‌وه‌‌ ده‌خولقێ یان تابلۆیه‌ک که‌ به‌ هۆی شێوه‌کارێکه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێ یان خود په‌یکه‌رێ که‌ به‌ هۆی په‌یکه‌رتاشێکه‌وه‌ دێته‌ گۆڕه‌پانی بوونه‌وه.
ئێستا شیعره‌که‌ و تابلۆکه‌ و هه‌روه‌ها په‌یکه‌ره‌که‌ به‌ هۆی ته‌کنیک و لێهاتووییی هه‌رکام له‌ هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار/شاعیر و په‌یکه‌رتاش له‌ نه‌بوونه‌وه‌ گواستراونه‌وه‌ته‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانی بوون و ده‌رکه‌وتوون‌، یان به‌ ته‌عبیری ئه‌فلاتوون له‌ حاڵه‌تی شاردراوه‌ییدا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ حاڵه‌تی رووناکی. به‌پێی بۆچوون و به‌ڵگاندنه‌که‌ی ئاگامبێن، ئه‌ره‌ستوو پێگه‌ی پۆئێسیس به‌رزتر له‌ پراکسیس ده‌بینێت. ئاگامبێن پێی وایه‌ خه‌سه‌ڵه‌ت و جه‌وهه‌ری پۆئێسیس ئه‌وه‌یه‌ که‌ پۆئێسیس حاڵه‌تێکه‌ له‌ حه‌قیقه‌ت. بۆیه‌ ئاگامبێن لێره‌دا به‌ رێگاکه‌ی ئه‌ره‌ستوودا ده‌ڕوا و هه‌مان پێگه‌ بۆ پۆئێسیس قایل ده‌بێ که‌ ئه‌ره‌ستوو پێی قایل بووه و شکۆ و پێگه‌ی پۆئێسیس له‌ پراکسیس به‌ به‌رزتر ده‌زانێ، چونکه‌ ئاگامبێن پێی وایه‌ پۆئێسیس فه‌زای ڕه‌سه‌نی مرۆڤ وه‌ک هه‌بوونی دۆخی شاعیرانه‌ لەسه‌ر زه‌ویندا وێنا ده‌کات، به‌مه‌وه‌ هایدیگه‌ر و ئاگامبێن هه‌وڵ ده‌دن ئه‌م جۆره‌ ڕوانینه‌ی ئه‌ره‌ستوو سەبارەت به‌ پۆئێسیسه‌وه‌ به‌ مانای کردنه‌وه‌ی جیهان بۆ نیشته‌جێبوونی ته‌واوی مرۆڤ بگه‌ڕێننه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌وڵی ئاگامبێن ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێگه‌ و شکۆی ڕه‌سه‌نی کار و چالاکیی هونه‌ری به‌ وێرانکردنی بۆچوون و تێڕوانینی ئیستاتیکای چه‌قبه‌ستوو له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ی مودێڕندا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ستێنه‌ی که‌ پێویست بوو پرسیاری بونیادی له‌ مانای ئیستاتیکا وه‌ک زانستێک که‌ چاودێری کاری هونه‌ری ده‌کا بڕه‌خسێنێت، بۆیه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئاگامبێن له‌ باس و لێکدانه‌وه‌ی  دووانه‌ی “پۆئێسیس و پراکسیس”دا گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ و شکۆی پێشووتری کار و چالاکیی هونه‌رییه‌، هونه‌ر وه‌کوو پێکهێنه‌ر و  سازده‌ری راسته‌قینه‌ی کردار و باوه‌ڕه‌کان.
“هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی”
وه‌کوو پێشتر ئاماژه‌م پێدا پێناسه‌که‌ی ئه‌فلاتوون له‌ چه‌مکی پۆئێسیس له‌ کتێبی “سیمپۆزیۆم”دا به‌ مانای داهێنان (فه‌ر ئاوه‌رده‌) هه‌موو کار و چالاکییه‌کی ئینسان له‌ هه‌ر بوارێکدا ده‌خاته‌ نێو که‌یسی هونه‌ری داهێنانه‌وه‌  (پۆئێسیس) له‌ فه‌لسه‌فه‌ی یونانییه‌کاندا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دوو وشه‌ یان ده‌سته‌واژه‌ی (ئارخێ) به‌ مانای ئاخێزگه‌ و بنەما که‌ پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ پۆئێسیسدا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها (تێخنێ‌) هه‌مان تەکنیکی زمانی ئینگلیزی که‌ یونانییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ کارێکی هونه‌ری له‌ چه‌شنی (پیشه‌گه‌ری ، مسگه‌ری، زێڕینگه‌ری، کرێکاری، په‌یکه‌رتاشی، شاعیری) به‌کاریان ده‌هێنا. تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شی ته‌واوی ئه‌م چالاکییانه چ ئه‌و پیشه‌گه‌ره‌ی که‌ سوفاڵ یان خشتێ ساز ده‌کا یان ئه‌و په‌یکه‌رتاشه‌ی که‌ په‌یکه‌رێ ساز ده‌کا یان ئه‌و کرێکاره‌ی که‌ سه‌رقاڵی چێکردنی کارێکی نوێیه‌ و  یان خود ئه‌و شاعیره‌ی که‌ شیعرێک ده‌خولقێنێ به‌م پێناسه‌یه‌ی ئه‌فلاتوون لە خانه‌ی پۆئێسیسدایە‌‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر کام له‌م که‌سایه‌تییانه‌ سه‌رقاڵی چالاکی و داهێنانی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی، بۆیه‌ یۆنانییه‌کان به‌ ته‌واوی ئه‌م چالاکییانه‌یان ده‌گوت تێخنێ‌ واته‌ کار و چالاکییه‌ک که له‌ ئه‌نجامدا‌ ده‌بێته‌ داهێنان، به‌مه‌وه‌ چیتر جیاوازییه‌ک نامێنێ له‌نێوان هونه‌ری “داهێنه‌رێتی‌” و هونه‌ری “ئاسایی”دا، بۆ نموونه ئه‌و په‌یکه‌رتاشه‌ی که‌ له‌ زه‌ینی داهێنه‌رانه‌ی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێ ساز بکات، یان ئه‌و شاعیره‌ی که‌ خۆی به‌ زمانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌کا و له‌گه‌ڵ زمان کایه‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی شیعرێکی نوێ بخولقێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و کرێکاره‌ی که‌ به‌ ئامێر و که‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ست ڕۆژانه‌ کار ده‌کا و به‌رهه‌می کاره‌که‌ی له‌ ئه‌نجامدا ڕه‌نگه‌‌ شتێکی تازه بێت جیاوازییه‌‌کی نییه‌، جورجۆ ئاگامبێن له‌ باس و لێکدانه‌وه‌ی دووانه‌ی پۆئێسیس و پراکسیسدا له‌م جیاوزاییه‌ ده‌دوێت. ئاگامبێن داهێنانی هونه‌ری له‌ ته‌واوی به‌ستێنه‌کانی هونه‌ردا چ‌ هونه‌ری که‌لامی (virbal art) له‌ چه‌شنی (شیعر و چیرۆک و ڕۆمان)  یان هونه‌ری به‌سه‌ری و دیداری له‌ چه‌شنی (سینه‌ما، فۆتۆگرافی، شانۆ، شێوه‌کاری و په‌یکه‌رتاشی) به‌ پراکسیسی داهێنه‌رانه‌ ده‌زانێ. ئاگامبێن له‌ ڕاستیدا پراکسیسی داهێنه‌رانه‌ به‌ یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین ‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ داده‌نێ و به‌ زیادکردنی  پاشگری (داهێنه‌رێتی) بۆ هونه‌ر قامک ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و جیاوزاییه‌ی نێوان هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و هونه‌ری ئاسایی. ئاگامبێن کاتێک باس له‌ جیاوازیی پراکسیس له‌ پۆئێسیس ده‌کا، پراکسیس به‌ ده‌رکه‌وتنی ئیراده‌ و هێزی داهێنه‌رانه‌ لێک ده‌داته‌وه‌ بۆ ئه‌م باسه‌ش ئاماژه‌ به‌ پێناسه‌ شیعرییه‌که‌ی “نۆڤالیس” ده‌دات “که‌ڵکوه‌رگرتنی داهێنه‌رانه‌ (پۆئێسیس ) و پراکتیکی (پراکسیس) و ئاگایانه و ویسته‌کی (ارادی) له‌ ئه‌ندامه‌کانی ئێمه‌. ئاگامبێن له‌ باس و لێدوانی ئه‌م پێناسه‌یه‌ی “نۆڤالیس” سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری داهێنه‌رانه‌  ئاماژه‌ به‌ چه‌مکی “پراکسیس” ده‌دا و ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی که‌ هونه‌ر ده‌بێت به‌ کارێکی پراکتیکی  به‌ هۆی داهێنه‌رێتییه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی پراکسیسێکی ئاسایی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌بێت به‌ پاراکسیسێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌ چه‌شنی دا‌هێنانی ئیستاتیکی، واته‌ هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وی که‌ پراکسیسێکی داهێنه‌رێتییه‌ هاوکات داهێنانێکی ئیستاتیکیشه‌. به‌مه‌وه‌ کاتێک باس له‌ هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ ده‌که‌ین له‌ ڕاستیدا باس له‌ کار و ڕه‌وتێکی داهێنه‌رانه‌ی ئیستاتیکیش ده‌که‌ین، کاتێک باس له‌ هونه‌رمه‌ندێکی ئافرێنه‌ر ده‌که‌ین، دیاره‌ مه‌به‌ستمان هونه‌رمه‌ندێکی چالاک و ئافرێنه‌ره‌ که‌ به‌ هۆی تایبه‌تمه‌ندیی داهێنه‌رێتییه‌وه جیا ده‌بێته‌وه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندێکی ئاسایی که‌ داهێنانێکی ‌ئاسایی ده‌کات، به‌م پێناسه‌یه‌ی ئاگامبێن له‌ که‌سایه‌تیی هونه‌رمه‌ندی ئافرێنه‌ر و هونه‌ری داهێنه‌رێتی، دیاره‌ له‌نێوان کاری سیاسه‌تمه‌دارێک و پیشه‌گه‌رێکدا و هاوکات  شاعیر و ڕۆماننووس و شێوه‌کارێکدا جیاوازییه‌کی بونیادی بوونی هه‌یه‌، کار و چالاکیی سیاستمه‌دار یان کرێکارێک،  له‌وانه‌یه‌ به‌تاڵ بێت له‌ داهێنانێکی ئیستاتیکی، به‌ڵام کاری شاعیر یان ڕۆماننووس  یان خود تابلۆی شێوه‌کارێک وه‌ک پراکسیسێکی هونه‌ری به‌ هۆی ئه‌و داهێنه‌رێتییه‌ی‌ که‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌که‌دا خه‌رج کراوه،‌ هه‌ڵگری داهێنانێکی ئیستاتیکی هونه‌رییه‌.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌‌ که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه‌
1-(بین کانت و هگل) تقریراتی درباره‌ ایده آلیسم ‌آلمانی، دیتر هنریش: ترجمه‌ هومن قاسمی.. تهران کتاب رایزن، ١٣٩٥ پاورقی  درس دوم: تجربه‌ درونی و نظریه‌ فلسفی، ص ٣٤ اصطلاح پراگما نزد ارسطو.
2- (انسان بی محتوا) جورجو آگامبن؛ ترجمه‌ داود میرزایی؛ نشر .. چاپ اول  تهران شب خیز.. ١٤٠٠ فصل ٨ “پوسیس و پراکسیس”
3-( انسان بی محتوا ) …. فصل٧  و ٩ .. ساختار کار اصیل هنری..فقدان شبیه‌ چهره‌ است.
4- (پاره‌های فکر) هنر و ادبیات؛ مراد فرهادپور؛ انتشارات طرح نو. چاپ دوم؛ 1392؛ هنر، صورت حقیقت؛ نکاتی پیرامون زیبایی شناسی آدرنو.
5-(هنر و زبان) هانس گئورگ گادامر، پل ریکور، ترجمه‌. مهدی فیضی؛ نشر شب خیز؛ چاپ اول ١٣٩٩.
The post هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دووانه‌ی “پۆئسیس و پراکسیس” له‌ ڕوانگه‌ی “جۆرجیۆ ئاگامبێن”ه‌وه‌ appeared first on ژنەفتن.
هونەری ئاڤانگارد ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌ هونه‌ری ئاڤانگارد و شیعری ئاڤانگارد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا
ماکس ئێرنست: لە دیداری هاوڕێکانیدا، دادایستەکان ١٩٢٢
١
فوکۆ دەربارەی مێژووی هونەر و ئەدەب و ئەوەی کە هونەر و ئەدەب، جگە لەو کەیسە گشتییەی کە لەگەڵ بەستێنە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکاندا هەیەتی، بۆ خۆیشی خاوەنی مێژووییەکی تایبەتە، ئاماژە بە بابەتێکی گرنگ دەدات؛ ئەویش مێژووی هونەر و ئەدەبە بە شێوەی سەربەخۆ، فوکۆ دەڵێت: مێژووی هونەر و ئەدەب بە تەنیا بریتی نییە لەو مێژووەی کە مێژووی کۆمەڵگەیە، بەڵکوو لە هەمانکاتدا بریتییە لە میژووی خودی هونەر و ئەدەبیش، بەو مانا نووسەر و هونەرمەند بە تەنیا پەیوەست نییە بە مێژووی کۆمەڵگەوە، بەڵکوو لەهەمانکاتدا درێژەپێدەری مێژووییەکیشە بە ناو مێژووی هونەر و ئەدەب، بەمەوە هونەر و ئەدەب لەگەڵ ئەوەی لە دیالێکتیکێکی هێگڵیدا لە پێوەندیی لەگەڵ کۆمەڵگە و بەستێنە فەرهەنگی، مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی دەبینێتەوە، لەهەمانکاتدا و هەندێ جار پشت لەو دیالێکتیکە دەکات. بەو مانا هونەر و ئەدەب بە گشتی و بزاڤ و ڕەوتە ئەدبییەکان بە تایبەتی بە نیسبەت بەستێنە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانەوە لە حاڵەتی دیالێکتیکدان، بەمەوە زۆرجار هونەر و ئەدەبیات و ڕەوتە ئەدەبییەکان لە ژێر کاریگەریی بەستێنە کۆمەڵایەتی و مێژوویی و کەش و هەوای سیاسی و فەرهەنگیدا تووشی ئاڵوگۆڕ دەبن، وەک چۆن  لە زۆر حاڵەتدا دەبینین هونەر و ئەدەب  لەشێوەی قوتابخانە و ڕەوتە ئەدەبی و هونەرییەکاندا بەرانبەر بەو بەستێنانەش پەرچەکردایان هەبووە. وەک چۆن ئەو بەستێنانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر هونەر و ئەدەب بە هەمان شێوەیش هونەر و ئەدەبیات (بەوەی کە ڕەهەندە شاراوەکانی ژیان و مرۆڤ دەردەخەن و بەرجەستەی دەکەنەوە)، بە شێوەی تایبەتی خۆیان کاریگەریی دادەنێن لەسەر بەستێنە مێژوویی کۆمەڵایەتیی و فکریی و فەرهەنگییەکان.
٢
بەرهەمی هونەری وەک ئەمرێکی سەربەخۆ
پێدەچێ هەوڵی تەواوی ئادۆڕنۆ وەک سەرەتاییترین کارێک بۆ گەیشتن بە ئامانجی ڕەخنەی ئەدەبیات یان دەکرێ بڵێم تیۆریی جوانیناسیی ئادۆرنۆ خەجتکردنەوەی بێت لەسەر سەربەخۆیی و ئوتۆنۆمی دەق یان بەرهەمی هونەری. ئادۆرنۆ بۆ لێکدانەوەی زیاتری ئەم بابەتە کەڵک لە چەمکی “موناد” کە چەمکێکی فەلسەفەی متافیزیکی “لایبینتس”ە وەردەگرێت، “موناد” یان جەوهەری پاژەکان لە واقیعدا دەرخەرێکی باشە بۆ سەربەخۆیی یان ئوتۆنۆمی (خودآیین) دەق. لە فەلسەفەی “لایبنیتس”دا “موناد”ەکان کۆی ئەو پاژگەلەن کە تەواوی گشتەکان دروست دەکەن و ڕێکیان دەخەن، لەهەمانکاتدا کە سەربەخۆییەکی تەواویان هەیە بە نیسبەت یەکترەوە هەڵگری هیچ جۆرە پێناسەیەکیش نین بە مەبەستی ترازان لە یەکتر و هەڵوەشاندنەوەیان. “موناد”ەکان کۆی ئەو پاژانە پێکدەهێنن کە هەرکام لەوان بە تەنیا و وەک دنیایەکی بچووک لەناو خۆیدا هەموو ئەو گشتییەتەی کە بۆ خۆیشی بەشێکیەتی شاردۆتەوە و هاوکات دەرخەر و پێناسەی هەمان گشتییەتیش دەکات، ئادۆرنۆ بە ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بە ناتەواوی هەرجۆرە پێناسەیەکی گشتی لە ئەدەبیات و جەسارەت و مەترسییە شاردراوەکانی ئەم کارە دەڵێت: ئەگەر بمهەوێت بە جەسارەتەوە باس لە بەرهەم و دەقی هونەری بکەم پێویستە لە بەستێنی مێژووی فەلسەفەدا لە خوازەیەکی ناسراو واتە “موناد” کەڵک وەربگرم و بەرهەمی هونەری لەگەڵ ئەم چەمکە بەراورد بکەم. بە بۆچوونی “لایبینتس” هەر مونادێک دەرخەری تەواوی جیهانە، بەو مانایە هەر پاژێک پێناسە و دەرخەری هەموو گشتییەتێکە کە بۆ خۆیشی بەشێکە لەو گشتییەتەیە، ئەم بەو مانایە دێت پێکهاتە(ساختار)ی خودی پاژەکانیش لە ڕووی ئوبژکتیڤەوە هەمان پێکهاتەی ئەمری کوللییە، ئێستا بەدەر لە ڕوانینی ئێمە سەبارەت بە مەنتقی بوون یان متافیزیکی بوونی ئەم چەمکە، پێموایە ئەم بەراوردەی ئادۆرنۆ لەنێوان بەرهەمی هونەری و موناد وەک چەمکێکی فەلسەفەی لایبینتسی ئەگەر نەڵێم بە تەواوی تاڕادەیەکی زۆر زاتی بەرهەمی هونەری بە جوانی دەردەخات. بەمەوە پێوەندیی بەرهەمی هونەری و ئەمری کوللی هەمان پێوەندیی دیالێکتیکی “موناد” و ئەمری کوللییە، و دەق لەگەڵ ئەوەدا کە دەبێتە بەشێک لە ئەمری کوللی و جیهانی دەرەوەی دەق دەنوێنێتەوە لە هەمانکاتیشدا وەک خۆی پێکهاتێکی سەربەخۆ و ئوتۆنۆمیشی هەیە، وەک فەرهادپوور دەڵێ: باسکردنی ئادۆرنۆ لە بەرهەمی هونەری وەک “موناد” داخستن و کۆتاییهێنان بوو بە زۆرێک لەو سەرگەردانی و پێناسە تەمومژاوییانەی کە پێشتر دەربارەی هونەر و ئەدەبیات هەبوون. مونادۆلۆژی جوانیناسی ئادۆڕنۆ لە واقیعدا تەنیا وڵامێکە بەو باسە دوورودرێژەی کە هەندێ جار بە بیانووی بابەتگەلی پێوەندار بە هونەر و ئەدەبیاتەوە لە چەشنی هونەری بەڵێندار “متعهد” یان هونەری ناب و دیکەی جۆرکانی تری هونەر. ئادۆرنۆ پێی وایە بەرهەمی هونەری بە هۆی سەربەخۆیی و خەسڵەتی “موناد”ی خۆی لە بەرانبەر هەر چەشنە کەمکردنەوەیەکدا دەوەستێت.
٣
هونەری ئاڤانگارد
ئەگەر بمانەوێ ئەو هونەرەی کە سەرەتا لە ڕۆژئاوادا خۆی بەدیار خست پێناسەیەکی ئاسایی بۆ بدۆزینەوە دەبێ بڵێم بزووتنەوەگەلی ئەدەبی و هونەریی ئاڤانگارد بە گشتی هێرشێک بوو بۆ سەر پێگەی هونەری بورژوایی وەک “سسیستەم” لە کۆمەڵگەی بورژوازیدا و هاوکات دژکردەوەیەکیش بوو بە نیسبەت هونەری ئوتۆنۆمی مودێڕن کە پێوەندیی خۆی لەگەڵ ژیانی مرۆڤدا پچڕاندووە، دادایستەکان کە ڕادیکاڵترین بزووتنەوەی ئەدەبی پێشرەوی ئەوروپایە، بەرلەوەی ڕەخنەی لە هەموو ڕێچکە ئەدەبییەکانی پێش خۆی هەبێ، رەخنەی ڕادیکاڵی بە نیسبەت هونەرو ڕەوەتی بەرەوپێشچوون و دیکەی ئەو ئاڵوگۆڕانە هەیە کە هونەر وەک “بنیات” و ناوەند لە کۆمەڵگەی بورژوازیدا ڕۆڵ دەبینێ، مەفهوومی هونەر وەک “بنیات” یان ناوەند ئاماژەیە بە سیستەمی(بڵاوکردنەوە و داهێنان) و هاوکات ئەو ئایدیاگەلەی کە لە سەردەمێکی دیاریکراودا بە لێشاو دەبینرێ و شێوازی بەکارهێنانی بەرهەمی هونەری دیاری دەکەن (بەو مانا بە خوێنەر و بەردەنگی بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکان دەڵێن چی هونەرە و چی ناهونەرە یان چی ئەدەبیاتە و چی ئەدەبیات نییە) واتا دیاریکردنی چییەتی هونەر و ئەدەبیات و دەستنیشان کردنیان بۆ بەردەنگی هونەر و ئەدەبیات، ئەمەش وەک “پیتر بورگر” دەڵێت کاری سەرەکی سیستەم و بنیات و ناوەندە هونەری و ئەدەبییەکانە لە کۆمەڵگەی بورژوازیدا کە هونەر وەک شتومەک و بەرهەمی هونەریش وەک بەرهەمێکی بازاڕی دەخاتە بەر دەستی بەردەنگ و پێی دەڵێت ئەو شتەی ئێمە وەک هونەر و ئەدەبیات دیاری دەکەین لە واقیعدا هەر ئەوەیە و بەدەر لە سیستەم و ناوەند بەدیارکردنی هەر چەشنە بەرهەمێکی ئەدەبی و هونەری بەیسێکی ناهونەری و نائەدەبییە. بەمەوە هونەری “ئاڤانگارد” لە بەرانبەر هەر یەک لەم دوو خەسڵەتەدا بە جیدی هەڵوێست دەگرێ، لە بەرانبەر ناوەندی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەری و پێگەی هونەر لە کومەڵگەی بورژوازیدا کە لەڕێگای چەمکی ئوتۆنۆمییەوە خۆی پێناسە دەکات، بەمەوە هونەر و ئەدەبی پێشڕەو یەکەم هەنگاوی بەرەنگاریی خۆی لەگەڵ هونەری خودئایین دایە لە کۆمەڵگەی بورژوازیدا کە هونەر وەک “سیستەم و ناوەند” دەستنیشان دەکا.
ئادۆرنۆ پێی وایە هونەری ئاڤانگارد هونەری بەرهەڵستییە، هونەری هەڵوێست گرتن و بەرپەرچدانەوەیە، بە گشتی ناڕەزایەتییەکی ڕیشەیی هەیە و لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا قایل بە هیچ جۆرە ئاشتی و ڕێکەوتنێک نییە، بەمەوە ئادۆرنۆ پێی وایە هونەری ئاڤانگارد تەنیا فۆرمی هونەریی ڕەوای هاوچەرخی ئێمەیە
٤
بەمەوە بە پرسیارێکەوە تێکەڵ بە باسەکە دەبم، شیعری هاوچەرخی ئێمە بە تەواوی نوێگەرییەکانییەوە، لە ڕووی فۆرم، زمان، ئامرازی مادی و تەکنیکی و موحتەوایی و کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکە هونەرییەکانیتر تا چەند توانیویەتی تێکەڵ بە بزووتنەوەی هونەری پێشڕەو(ئاڤانگارد) ببێ؟ بۆ وڵامدانەوە بەم پرسیارە دیارە پێویستمان بە هەندێک باسیترە دەربارەی هونەری پێشڕەو و پێناسە گشتییەکان و هاوکات تیۆرە ئەدەبییەکان سەبارەت بە هونەری ئاڤانگارد. بۆ ئەم باسەش ئاماژە بە دوو بۆچوون یان دوو تیۆریی دژبەیەک دەکەم کە لە (ئادۆرنۆ و لۆکاچ)ەوە جیا دەبێتەوە. لە پێشدا ئەوە بڵێم دژایەتی نێوان بەرهەمی ئورگانیک و ئاڤانگارد یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی بۆچوونی هونەریی ئاڤانگارد سەر بە لۆکاچ و ئادۆڕنۆ، بەڵام شێوازی گرنگی پێدانی هەریەک لە ئادۆرنۆ و لۆکاچ بە هونەری ئاڤانگارد لەگەڵ یەکتر جیاوازە، لوکاچ بەهەمی هونەریی ئورگانیکیان بە مانا لۆکاچیەکەی “ڕیالیست” بە پێوەری جوانیناسی هونەریی دادەنێ و لەم ڕوانگەوە بەرهەمی ئاڤانگارد وەک بەرهەمێکی نزم و ڕوو لە خوار ڕەت دەکاتەوە، لەولاتر ئادۆرنۆ بە پێچەوانەی لۆکاچ دەقی ئاڤانگارد و نائورگانیک ئەڵبەتە بە مانا مێژووییەکەی بە پێوەری جوانیناسی هونەریی دەزانێ و هەر چەشنە هەوڵێک لە ئێستادا بە مەبەستی گەیشتن بە هونەری “ڕیالیستی” بە مانا لوکاچییەکەی لە ئێستادا بە چەشنێک لە دابەزین و دواکەوتوویی جوانیناسی تاونبار دەکا، بێگومان هەر کام لە ئادۆرنۆ و لۆکاچ لە تیۆریی جوانیناسانەی “هێگڵ” دەیخوازن، ئەوەندە هەیە پێوەری گرنگی پێدانی هەر کام لەم دوو نووسەرە بە نیسبەت هونەری ئاڤانگاردەوە جیاوازە. ئادۆرنۆ بە نیسبەت هونەر و ئەدەبی ئاڤانگاردەوە بۆچوونی پۆزەتیڤی هەیە و پێی وایە هونەر و ئەدەبی ئاڤانگارد دەکرێ تەنیا پێوەری جوانیناسی هونەریی بێت لە ئێستادا. ئادۆرنۆ هونەری ئاڤانگارد بە پێشکەوتووترین قۆناخی هونەر دەزانێ، بەڵام لوکاچ هونەری ئاڤانگارد وەک هونەری داڕماو (انحطاط) دەبینێ. ئەگەرچی لوکاچ بە نیسبەت خوێندنەوەی هونەرەکانەوە زیاتر پشت بە باگراوەندێکی مێژوویی دەبەستێت تاکوو جوانیناسانە و پێی وایە هونەری ئاڤانگارد وەک هونەرێکی خاوەن هەڵوێست و بەرهەڵستکار نەیتوانیوە هونەر وەک بنیات (کە بورژوازیی  قۆرخی کردووە) تێکبشکێنێ. لوکاچ کە بە نیسبەت هونەر و ئەدەبی ئاڤانگاردەوە بۆچوونی نێگەتێڤی هەیە و پێیوایە کە هونەر و ئەدەبی ئورگانیک و دژە ئاڤانگارد دەکرێ وەک پێوەری جوانیناسی هونەریی باس بکرێ. ئادۆرنۆ بەرهەمی هونەری پێشڕەو لە باسکردن و دەربڕینی دۆخی ئێستای جیهان سەرتر لەهەر چەشنە هونەرێکیتر دەبینێ، لوکاچ (گرنگیدان بە هونەری ڕومانتیک و ستایشی لە ڕادەبەدەری هونەر و ئەدەبی کلاسیک) دەباتە ژێر پرسیارەوە و ڕەتی دەکاتەوە، بەڵام ئادۆرنۆ هەوڵدەدا ڕادیکاڵتر بۆ بابەتەکە بڕوانێ و دەرئەنجامی باسەکەی هێگڵ بە مێژوویی کردنەوەی فورمی هونەرە جیاوازەکان تەواو بکات، بۆیە دەتوانم بڵێم ئادۆرنۆ یەکەم کەس بوو کە پێگە و گرنگی هونەری ئاڤانگاردی بۆ ئێمە بەدیار خست. ئادۆرنۆ پێی وایە هونەری ئاڤانگارد هونەری بەرهەڵستییە، هونەری هەڵوێست گرتن و بەرپەرچدانەوەیە، بە گشتی ناڕەزایەتییەکی ڕیشەیی هەیە و لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا قایل بە هیچ جۆرە ئاشتی و ڕێکەوتنێک نییە، بەمەوە ئادۆرنۆ پێی وایە هونەری ئاڤانگارد تەنیا فۆرمی هونەریی ڕەوای هاوچەرخی ئێمەیە، هەرچەند “لوکاچ” یش قائیل بە فۆرمی بەرهەڵستکاری هونەری ئاڤانگاردە وەک تایبەتمەندییەک، بەڵام بۆ خۆی رەتی دەکاتەوە، لەبەرئەوەی کە لوکاچ پێی وایە هەڵوێست و دژکردەوەی هونەری ئاڤانگارد هەڵوێستێکی ڕووکەشیانەیە وهیچ چەشنە نوێنگەیەکی مێژوویی نییە، بەهەرحاڵ بەو پێناسەوە کە لە هونەری ئاڤانگارد (هونەری ئاڤانگاردی مێژوویی) هەیە، (هێرشکردنە سەر هونەر وەک بنیات و داهێنانی دەقی هونەری نائورگانیک) بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی زیاتری هونەر وەک بنیات، دەبێ بڵێم بزووتنەوەی ئاڤانگارد بە گشتی و هونەری ئاڤانگارد بە تایبەتی وەک بزووتنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، هونەر وەک بنیات دەباتە ژێر پرسیارەوە، لێرەدایە کە هونەر و ئەدەبی ئاڤانگارد بەدەر لەو تەکنیک و پارامێترانەی کە لەڕێگای زمانەوە دەیهێنێتە نێو دەق، پێش هەموو شتێک ڕادیکاڵانە لە خودی “هونەر وەک بنیات” ڕەخنە دەگرێ و هێرشی دەکاتەسەر. وەک نموونە دادایستەکان زیاتر لەوەی کە ڕەخنە لە ڕێباز و ڕەوتە هونەرییەکانی پێش خۆیان بگرن، ڕەخنەیان لە هونەر و ڕەوتی بەرەو پێشچوونی هونەرە وەک “بنیات” لە کۆمەڵگەی بورژوازییدا، هونەر وەک بنیات ئاماژەیە بە دەزگای بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی هونەر و هاوکات پلانی دیاریکردنی بەرهەمی هونەری، هونەری ئاڤانگارد لە واقیعدا لە بەرانبەر بەم دوو چەمکە (هونەر وەک بنیات) و (پلانی دیارکردنی وەرگرتنی بەرهەمی هونەری) ئەوەی کە پێت دەڵێ ئەو چەشنە هونەرەی کە من دیاری دەکەم تۆ دەبێ ئەوە ببینی و بیخوێنیتەوە، هەڵوێست دەگرێ و ڕادیکاڵانە ڕەخنەی لێ دەگرێ.
٥
“پاش داکارییەکان و بیچمگرتنی وەزعیەتی دووەم”
بەدوای گۆڕانکارییەکانی نیوەی دووەم و کۆتایی دەیەی حەفتاکانی هەتاوی لە ڕووی سیاسیی و فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتییەوە کە بە تێکڕا کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، دەرەتانێک درووست بوو کە هەندێ شاعیر و نووسەر لە ژێر کاریگەریی ئەو بەستێنانەدا بە نیسبەت هونەر و ئەدەبیاتەوە هەست بە گۆڕانێک بکەن، بە مانا “بەدیۆ”یەکەی بەستێنێکی گونجاو بۆ (ایجاد امکانیت) یان هەمان وەزعیەتی دووەم کە “بەدیۆ” وەک ڕووداو (رخداد)ی سیاسی باسی دەکات، هاتە ئاراوە، لەم نێوانەدا ئێمە لەگەڵ دوو جۆر دەقی ئەدەبیدا بەرەو ڕوو دەبینەوە، تاقمێک لەو نووسەرانەی کە پێشتر لە ژێر کاریگەریی ئەدەبیات و شیعری باشوور و شیعری وەرگێڕاندا دەیاننووسی و ئاسۆی ڕوانینیان زیاتر گەیشتن بوو بە نووسەران و شاعیرانی دەرکەوتووی ئەو ئەدەبانە، دوابەدوای ئەو گۆڕانکاریانە و هەستکردن بە زەروورەتی تازەکردنەوەی شیعر و ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵات و هەوڵدان بۆ پێناسەدارکردنیان بە شێوەی سەربەخۆ و دەبازبوون لە ژێر سێبەری ئەدەبی باشوور و ئەدەبی فارسیدا، لە نیوەی دووەمی حەفتاکان (هەتاوی) لە بەیاننامەیەکی ٨ بڕگەییدا و بە واژۆی هەندێ لە نووسەران و شاعیرانی ئەو کات مانیفێستێکی ئەدەبی و هونەریی لە ژێر ناو “داکار” ڕاگەیەندرا. پرۆژەی داکار لە سەرەتادا و بە پێی بەیاننامەکەی پرۆژەیەکی جیاوازی هونەری و ئەدەبی بوو، هاوکات هەڵگری مانیفێستێکی جیاوازیش بوو بە نیسبەت ئەدەبی پێش خۆی، بەڵام داکار بە هۆی قەتیس بوونی لە بازنەی ئەو ڕۆمانتیسیزمەی کە لە پاش سوارەوە تا سەر خۆیان بەردەوام بوو، کە دەکرێ وەکوو یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش ناوی ببەین، بە بن بست گەیشت. تاڕادەیەک لەو وەزعیەتی دووەمە کە وەک (ایجاد امکانیت) بە نیسبەت فەزای هونەری و کولتوورییەوە ساز ببوو، نەیتوانی یان ئیمکانی ئەوەی نەبوو بەستەرێکی گونجاو بۆ چەسپاندنی وەزعیەتی دووەم و تێپەڕاندنی وەزعیەتی یەکەم بڕەخسێنێ و قەیرانێکی جیدی بۆ درووستکردنی ڕووداوێکی تازەی ئەدەبی بێنێتە ئاراوە، هەر چەند دواتر هەندێک لە شاعیرانی داکار وەک “حەمە ساڵە سووزەنی” کە ئەزموونێکی بە نیسبەت تازەتر بوو لە شیعرەساتدا، یونس رەزایی بە هەندێ دەقی تازەوە کە دواتر وەک شیعری “شێت” ناوی لێ برا و ئیبراهیم ئەحمەدی و بێهزاد کوردستانی بە چەند دەقێکی تازەوە کە لە سیروانی ئەوکاتدا بڵاوکرایەوە و هەندێ لە شاعیرانی تریش لە دەرەوەی بازنەی داکار وەکوو ڕەووف مەحموودپوور بە هەندێ تازەگەرییەوە لە شیعری هەورامیدا، ئەنوەر هوژەبری و مێهران ئەحمەدی و هەندێکی تر تێکەڵ بەو فەزا تازە بوون. بەمەوە ئەو بەستەرە گونجاوە بۆ پێکهاتنی وەزعیەتی دووەم وەک (رخداد) تاڕادەیەک بیچمی گرتبوو.
خاڵێکی گرنگ و بەدیار کە بەرەی “چوار”ی شیعری ڕۆژهەڵات وەک جەریانێکی بێ مانیفێست لە ڕەوتە شیعرییەکانی پێش خۆی لە پاش سوارەییەکانەوە تا ساتەوەختی دەرکەوتنی ئەو گۆڕانە بنەڕەتییەی کە بە ناوگەلی جۆراوجۆرەوە وەک (جیاواز، ئاڤانگارد، شیعری زمان و ناشوێن و شیعری شار و دواتر بەرەی چوار) ناوی لێ نرا و هەندێ دەقی شیعریی جیاوازی لێکەوتەوە
٦
دەقێکی جیاوازتر
لە لایەکیترەوە و لە دەرەوەی داکارییەکان و لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان بەرەیەکی گەنجی تازەپێگەیشتوو دێتە نێو پانتای ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتەوە کە ڕوانین و پێناسەیەکی جیاوازتری هەیە بۆ شیعر. ئەم شیعرە هەڵگری هەندێ تایبەتمەندی و پارامێتری ئاڤانگاردیسمی هونەرییە بۆ ناو پانتایی شیعری هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا. دیارە هەر چەشنە ڕەوت و جەریانێکی ئەدەبی جیاواز بە مەبەستی پێناسەی خۆی وەک ڕەوتێکی ئەدەبی پێویستی بە کۆمەڵێک ئێلێمانت و پارامێتری تایبەت بە خۆی هەیە (هاوکات ڕەنگە هەندێ پارامێتر و ئێلێمانتی هاوبەشی لەگەڵ ڕەوت و شیعری پێش خۆیشی هەبێت)، کە وەک پاکێجێک  لە دەقدا بە نواندنیان بخات. بەدەر لەمە هەر جەریان و ڕەوتێک بە هەر عینوان و ناوێکەوە هەڵگری تایبەتمەندیی و پارمێتری تایبەت بە خۆی نەبێ، ناکرێ وەک ڕەوت ناوی لێ ببرێت، دیارە ئێمە هیچ ڕەوت و جەریانێکی ئەدەبی نابینین کە هەڵگری هەندێ تایبەتمەندیی و پارامێتری تایبەت بە خۆی نەبێ ئەگەرچی ئاساییە هەندێ خاڵی هاوبەشی لەگەڵ ئەدەبی پێش خۆی و ڕەوتی پێش خۆیشی هەبێت، بەڵام دەرئەنجام ئەوە تایبەتمەندیی و پارامێترەکانن و هاوکات ئەو ڕوانین و زەینیەت و پێناسە جیاوازەیە بە نیسبەت شیعرەوە کە خەسڵەتێکی جیاواز و سەربەخۆ دەبەخشێت بە ڕەوتێکی ئەدەبی، وەک نموونە کاتێک باس لە بەرەی چواری شیعری کوردی وەک دەقێکی جیاواز یان وەک ڕەوتێکی نوێ کە هەڵگری هەندێ تایبەتمەندیی و پارامێتری هونەری دێتە ئاراوە، باس لە هەندێ ئایتم و ئێلێمانت، پارامێتر و تایبەتمەندیی و دواجار هەندێ پێشنیار دێتە ئاراوە کە ئەم ڕەوتە شیعرییە ئاراستەی شیعری کوردی کردووە.
شیعری بەرەی چوار لەگەڵ خۆیدا هەندێ پێشنیاری تازە و ئیمکاناتی زمانی و فۆرمیکی ئاراستەی شیعر کردووە تاڕادەیەکی زۆر کاریگەریی هەبووە لەسەر نەوەیەکی تازە پێگەیشتوو
پێموایە خاڵێکی گرنگ و بەدیار کە بەرەی “چوار”ی شیعری ڕۆژهەڵات وەک جەریانێکی بێ مانیفێست لە ڕەوتە شیعرییەکانی پێش خۆی لە پاش سوارەییەکانەوە تا ساتەوەختی دەرکەوتنی ئەو گۆڕانە بنەڕەتییەی کە بە ناوگەلی جۆراوجۆرەوە وەک (جیاواز، ئاڤانگارد، شیعری زمان و ناشوێن و شیعری شار و دواتر بەرەی چوار) ناوی لێ نرا و هەندێ دەقی شیعریی جیاوازی لێکەوتەوە، جگە لەو پارمێترە جیاوازانەی کە وەک پاکێجێ لە زۆربەی دەقە شیعرەکانی ئەم ڕەوتە شیعرییەدا بەدیار دەکەوێ، وەکوو (فرەیی فۆرمی و زمانی، داڕشتنی تەسویری ئایزنشتاینی، کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکی ژانرە هونەرییەکانیتر بە تایبەت سینەما و فۆتۆگرافی ساختی فەزای پچڕ پچڕ و کەتکراو، ساختی نیو فەزا، ڕەهاکردنی زمان لە هەر چەشنە تێڕوانینێکی ئامرازیانە، شکستی ڕەوایەت، ئافراندنی پرسۆنا و دژە پرسۆنای شیعری، داگرتنی تۆپوسی شیعر لە گوند و شاخەوە بۆ ناو شار و  بەرجەستەکردنەوەی شار بە هەموو جومگە و ترافیکەکانییەوە)، جگە لە کۆی ئەم پاکێجە کە دەکرێ هەندێکیان وەک پارامێتر و تایبەتمەندیی شیعری ڕەوتی چوار باس بکرێ. وەک ئاماژەم پێدا خاڵی جیاواز و بەرچاوی ئەم شیعرە کە دەکرێ بە خاڵی جیاکەرەوش ناوی ببەین. ئەو پێناسە تایبەت و جیاوازە کە بە نیسبەت شیعرەوە هەیەتی و لە ساتەوەختی دەرکەوتنییەوە بە خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی ئەدەبی پێش خۆی و دواتردەسهەڵگرتن و لادان لە فۆرم و زمانی شیعری پێش خۆی وەکوو هەر مەسەلەیەکی نوێخوازانە (کە بە دوو چەمکی “نەفی و تەئیید” کار دەکات، خۆی بەدیار خستووە، وەک ئاماژەم پێدا لە سەرهەڵدان و دەرکەوتنی هەر جەریان و ڕەوتێکی ئەدەبی و هونەرییدا کۆمەڵێک هۆکاری دەرەکی و ناوەکی دەخاڵەتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیە، بە نیسبەت “نەسڵی چوار”ەمی شیعری هاوچەرخی کوردیش بە هەمان شێوە کۆمەڵێک هۆکاری ناوەکی و دەرەکی لە دەرکەوتن و سەرهەڵدانی ئەم ڕەوتە شیعرییەدا دەخاڵەتیان هەبووە و هۆکارە دەرەکییەکان لە سەرەتاوە ئاماژەم پێدا و ناچمەوە سەریان، بەڵام وەک خۆم پێموایە یەکێک لە هۆکارە سەرەکی و گرنگەکان پەیوەست بە هۆکاری ناوکییەوە ئەو “زەینییەت و ڕوانین و پێناسە” جیاواز و تایبەتەیە کە بۆ شیعر هەیەتی، تاڕادەیەکی زۆریش تەکلیفی شیعری ڕۆژهەڵات لە شیعری باشوور کە زیاتر لە دوو دەیە باڵی کێشابوو بە سەر ئەدەبی ڕۆژهەڵاتدا رۆشن کردوەتەوە. پێش دەرکەوتنی ئەم شیعرە، لە ڕۆژهەڵاتدا شیعرێک لە ئارادا بوو لە جەلال مەلەکشاوە تا سەر کۆچکردوو مارف ئاغایی و دواتریش تا سەر داکارییەکان لەنێوان ئەدەبی فارسی و شیعری باشووردا لە هاتووچۆدا بوو، ئەگەرچی جوانەمەرگ مارف ئاغایی تاڕادەیەک هەوڵیدا بۆ لادان و دەربازبوون لەو فەزایە، بەڵام مەرگ مەودای پێنەدا، وەک پێشتر باسم کرد، ئەدەبی باشوور و بە تایبەت شیعری شێرکۆیی و شیعری فارسی سێبەریان خستبووە سەر شیعری ڕۆژهەڵات و ئاسۆی ڕوانینی هەندێ لە نووسەری دەقەکان بە شێوەیەکی ڕومانتیک گەیشتن بوو بە شاعیرانی دەرکەوتووی ئەدەبی فارسی و شیعری باشوور، ئەمەش جۆرێک لە پاشکۆیەتی شیعری ڕۆژهەڵاتی بە نیسبەت شیعری باشوورەوە درووست کردبوو، ئەمە لەلایەکەوە، لەلایەکیترەوە ئەم شیعرە بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەڵێن نەک بە هۆی (تیۆریی بردەیی)ییەوە، بەڵکوو بە زۆری لەڕێگای خوێندنەوەی تیۆرە ئەدەبییەکان و ئەدەبی نوێی جیهانی دروست بووە، ئەم شیعرە لەگەڵ ئەوەی کە خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی هەبووە بە نیسبەت ئەدەبی فارسی و شیعری باشوور، لەهەمانکاتدا لە هەوڵی دەستبەرکردنی ناسنامەیەکی تایبەتیشدا بووە بۆ شیعری کوردی لە ڕۆژهەڵات. ئەم شیعرە دواتر و لەڕێگای دەقەکانییەوە بە هۆی دەرخستن و کەشفی زەرفیەت و ئیمکانە زمانییەکان و هەندێ پێشنیاری تازە وەک ڕەوتێکی (بێ مانیفێست و شیعرێکی تاڕادەیەک ئاڤانگارد) خۆی بەدیارخست. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ڕەوتی چوار وەک ڕەوتێکی شاری و تاڕادەیەک ئاڤانگاردیش بۆ ئەوەی سەییال بێ و بەردەوام لە حاڵەتی سەیروورت و خۆ تازەکردنەوەدا بێ، پێویستە لە بوون بە کەلان ڕەوایەت خۆی بپارێزێ و لەهەمانکاتدا هەوڵی زیاتر بدات بۆ نەگەیشتن بە خاڵە هاوبەشەکان و  بەرجەستەکردنەوەی خاڵە جیاوازەکانی لە دەقدا. وەک خۆم پێموایە ئەم شیعرە تا ئێستاش یەکێک لە چالاکترین و بە دەقترین ڕەوتە شیعرییەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئێمەیە، پێویستە لەوەش تێبگەین ڕەوتی چوار بە مەبەستی گەیشتن بە حەقیقەتی شیعری دەبێ سەییال بێ و سەییال بمێنێتەوە و بەردەوام لە حاڵەتی سەیروورەت “شدگی”دا بێت، بۆ ئەم مەبەستەش هاوکات دەبێ لەنێوان کەشف و داهێناندا لە باڵانسدا بێ و بە دوو چەمکی “نەفی و تەیید” کار بکات، لەو شوێندا کە خەریکە ڕەخنە لە بابەتێکی خۆی دەگرێ و دژ بە خۆی ئەوەستێتەوە، گەرای ئەمرێکی نوێترخوازانە دابنێ و پێشنیاری تازەتری بۆ شیعر هەبێت.
شیعری بەرەی چوار لەگەڵ خۆیدا هەندێ پێشنیاری تازە و ئیمکاناتی زمانی و فۆرمیکی ئاراستەی شیعر کردووە تاڕادەیەکی زۆر کاریگەریی هەبووە لەسەر نەوەیەکی تازە پێگەیشتوو، ئەوانەش کە هەر ئێستا لە پێشنیار و ئیمکاناتی زمانی و فۆرمی و پارامێترەکانی ئەم شیعرە دەخوازن و بگرە ڕەتیشی دەکەنەوە.
ئەو سەرچاونەی بۆ ئەم وتارە بە کارهێنراوە.
١-آنارشیسم/ سیاست شاعرانە، هربرت ریدات. ترجمە؛ حسن چاوشیان. تهران، نشر اختران، چاپ اول  ١٣٨٥
٢-فصلنامە ارغنون، شمارە ١٤ “دربارەی شعر”  تهران ١٣٨٦
٣-نظریەی هنر آوانگارد، پیتر بورگر. تهران ، چاپ دوم ١٣٩٤
٤-رخداد، سوژە و حقیقت در اندیشە سیاسی آلن بدیو،  پوریا پرندوش. با مقدمە محمد رضا تاجیک . تهران انتشارات تیسا، چاپ یکم. ١٣٩٧
٥-گۆڤاری کولتووری هونەریی هیچ ژمارە ٦ فایلی “شیعری نوێ لە کوردستانی رۆژهەڵات” ٦-گۆڤاری زرێبار فایلی ( شیعری هاوچەرخی  کوردستانی ئێران) ژمارە ٦٧ و ٦٨ وتووێژ لەگەڵ ڕەزا عەلی پوور. سازدانی : حەمەی کەریمی