هێرۆ خوسرەوی, Author at ژنەفتن

لەئەستۆنەگر
لەئەستۆنەگر[1]

“هەر لێکچووییەک لەگەڵ زیندووەکان و مردووەکاندا ڕێکەوت نییە”[2]

کەیت بلانچێت لە فیستیڤاڵی فیلم لە ڤێنیس (ئۆگۆستی ٢٠٢٤) لە وەڵامی پرسیارێکی بەردەنگەکەیدا سەبارەت بە ڕۆڵبینینی لە فیلمی “Disclaimer” دەڵێت:

“هەموو شتێک ناگێڕدرێتەوە. ڕەنگە شتگەلێک بمێننەوە بە شاراوەیی و نەدرکاوی. بەمە دەوترێت مانەوەی لە هەرێمی تاکەکەسیدا. لەو باوەڕەشدام ئێمەی مرۆڤ کەسانێکی پڕنهێنی و ئاڵۆزین، بەڵام بێگومان بەو واتایە نایەت، ئێمە ناڕاستگۆیین و کارگەلێکی قێزەون ئەنجام دەدەین. هەموومان شتانێکمان هەن، ئیتر جیاوازی نییە بچووک بن یاخود گەورە، دەمانەوێت بۆ کەسانی دیکەی نەدرکێنین، لەبەر ئەوەی ڕەنگە خۆمان هێشتا خەریکی هەڵکردن و ڕووبەڕووبوونەوە بین لەگەڵیاندا.”[3]

ئەگەر بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کەسانی دەوروبەرماندا بچینەوە، دەتوانین ڕێژەیەکی دیاریکراو لە متمانەپێکردن، هەست بە ئاسوودەییکردن، هاودڵی، … هتد لەو پەیوەندییە مرۆییانەدا بدۆزینەوە، بەڵام هێشتا ڕەنگە بەشێوەیەکی ڕەها توانای کرانەوەمان نەبێت، هەم بەهۆی شتانێکی زۆرەوە کە خۆمان لەگەڵیاندا دەست و پەنجە نەرم دەکەین و شتانێکیش لە کەسانی دەوروبەرماندا ڕێگری لە دروستبوونی زەمینەیەک دەکەن، بتوانین بەبێ ترس لە بڕیارلەسەردادان و سەرکۆنەکردن لەگەڵ یەکدیدا بدوێین، هەر ئەمەشە ناچارمان دەکات لەگەڵ کەس و کۆنتێکستی جوادادا خۆشمان جیاواز مامەڵە بکەین. لەم نێوەندەشدا کە زەمینە زیاتر لەبارە بۆ بڕیارلەسەردادان و سەرکۆنەکردن دەبێتە پرسیار بۆمان چۆن دەتوانین لە هەلومەرجێکی کۆمەڵایەتیدا، کاتی ڕووداوێک، هاوسۆزی و دڵگەرمیمان یاخود ڕق و تووڕەییمان لەگەڵ کێدا بۆ دروست دەبێت و بۆچی؟

لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بپرسین، کێ توانای گێڕانەوەی هەیە؟ کێ دەتوانێت چیرۆکێک، ڕووداوێک، بەسەرهاتێک، ئەزموونێک یان حەزو ئارەزوویەک بگێڕێتەوە، بەبێ ترس و نیگەرانی؛ ترس لە هێرشکردنەسەر، ترس لە کوژران، ترس لە لەدەستدان و پشتتێکردن، ترس لە ڕۆچوون، ترس لەو نۆڕمە باوانەی دەتوانن بڕیار لە زیندوومانەوەت یان نەمانت بدەن. کێ و لە چ شوێنێکدا دەتوانێت بەئاسانی دەربارەی ڕووداوەکان و هەستە ئەزموونکراوەکان بدوێت؟ لەگەڵ ئەم پرسیارانەشدا دەبێت بپرسین کێ گوێی لێ دەگرترێت و گوتاری کێ شیاوی گوێلێگرتن و باوەڕپێکردنە و کێ دەبێت هەموو هەوڵێک بدات تا بتوانێت نیگا ڕقاوییەکان لەسەر خۆی دوور بخاتەوە و بیسەلمێنێت، شایانەی ئەو سزا و مامەڵەیە نییە. ڕەنگە لە هەموو شتێکیش گرنگتر بپرسین چۆن و چ ژینگەیەک ئەو دەرفەتە فەراهەم دەکات کەسی گێڕەرەوە بەّوەیەکی. سوبیەکتیڤی سەبارەت بە هەست و ئەزموونەکانی خۆی بدوێت.

یاخود بەدەربڕینێکی دیکە، لە ژیانی ڕۆژانە و کار و بواری گشتییدا خەریکین پەردە لەسەر لایەنە شاردراوە و نەگووتراوەکانی پرسە کۆمەڵایەتییەکان لا دەدەین. دەگەڕێین بەدوای پرسگەڵێک و ڕیشەکەیان و هەوڵ دەدەین لەڕێگەی ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکییەوە لایەنە جیاوازەکانیان هەڵسەنگێنین. بەتایبەتیش لە پرسە ڕەگەزییەکان، پرسە ئابووری و سیاسییەکان. بەجۆرێک بە تێگەیشتن و قووڵبوونەوەی زیاتر دەتوانرێت ڕەفتار و کاردانەوە و کێشەکان باشتر هەڵبسەنگێنرێت. لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵ و زانین و هۆشیارییانەش بەرامبەر بە پرسگەلێکی زۆر، پێشهاتووە دووبارە کەوتووینەتەوە تەڵەی ئەو پێشبڕیار و نۆڕمە باوانەی کۆمەڵگا. بە گەڕانەوە و چاوپێداخشانێکمان بە ڕەفتار و هەستوسۆزەکانمان، لایەنگری ناخودئاگایانەمان لە شتانێک و کەسانێک، کە ڕەنگە لە ئاستی تیۆری و فکرییەوە هاوخوانیمان لەگەڵدا نەبێت.

گێڕانەوە وەک بژاردەیەک:

لەم ماوەیەی پێشوودا بە سەیرکردنی زنجیرەیەکی حەوت ئەڵقەیی، هەستێکی گومانکردنی لە خۆمدا بەدی هێنا، گومانکردن لەو هەوڵانەی پێشترم بۆ دەرککردنی پرسە جڤاکییەکان. زۆرکات بەو بڕوایە دەگەین، کە ئێمە خەریکی خۆداماڵینین لەو نۆڕم و بەها چەسپێنراوانەی ساڵەهای ساڵە بەسەرماندا سەپێنراون، تێیاندا ژیاوین و وادەزانین چیتر ئێمە بەشێک نین لە بەرهەمهێنانەوە و ڕچەشکێن بوون. لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەک دەتوانێت جارێکی دیکە ڕاتچڵەکێنێت و بەئاگات بهێینێتەوە لەوەی تۆش لەنێو ئەو نەزمەدا پێگەیشتوویت و دابڕانی یەکجارەکی ڕەنگە لە نیگای یەکەمدا ئەستەم بێت.

ئەم زنجیرەیە لەئەستۆنەگر(Disclaimer) یەکەم زنجیرەی دەرهێنەری مەکسیکی (Alfonso Cuarón)یە و چیرۆکێکی هەستبزوێنی دەروونییە، لە ڕۆمانێکی ژنە نووسەر (Renée Knight) بە هەمان ناوەوە سەرچاوەی گرتووە. بەگشتی چیرۆکەکە دەربارەی ژنێکی ڕۆژنامەکاری ناودارە بە ناوی کاترین (Catherine Ravenscroft) و (Cate Blanchett) ڕۆڵی سەرەکیی ئەو دەگێڕێت. ئەم ڕۆژنامەکارە بە توانایی و لێهاتوویییەکەی بۆ دەرخستن و بەدواداچوونی تاوان و کێشە ئاڵۆزەکان ناوی دەرکردووە. لە یەکەم ئەڵقەدا پێگە و لێهاتوویییەکانی دەکەونە بەرچاوی بینەر، ژنێکی دەستڕۆیشتوو، بەهێز، ڕێزدار، زرنگ و لێزان، لە پێگەیەکی بەرزی کار و کارامە دەردەکەوێت. هەموو ئەمانەش پۆتێنشەڵێکی باشن بۆ دروستبوونی ڕق و تووڕەییی بەرامبەر بە ژن. فیلمەکە دەربارەی ژیانی ئەو ژنە، سەرکەوتووبوونی ئەو وەک ڕۆژنامەکارێکی لێهاتوو و سەرکەوتوو و نهێنییەکی تاریکیی ئەو، کە دەکرێت لە ڕێگەیەوە هەموو دەستکەوتەکانی لێ بسەنرێتەوە و ڕەوانەی دۆزەخ بکرێت، چونکە وەک ئاودرێ لۆرد بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز دەڵێت: “بە دڵنیایییەوە ژنانی بەهێز مەترسین”[4].

ئەم کارەش مامۆستایەکی خانەنشین دەیگرێتە ئەستۆ، کە ژیانێکی سەخت و  پڕزەحمەتی بەڕێ کردووە و لەگەڵ لەدەستدانی کوڕەکەی و دواتریش هاوژینەکەیدا دەست و پەنجەی نەرم کردووە. ڕۆژێک لە دۆڵابی ژووری کوڕەکەیدا کتێبێکی دەستنووس دەدۆزێتەوە، کە ژنەکەی لەو ساڵانەی دواییدا بۆ هەڵکردن لەگەڵ لەدەستدانی کوڕەکەی و ئەو زانیارییانەی لایەتی و لای کەڵەکەبوون دەستی کردووە بە نووسینی ئەو ڕۆمانە. لەگەڵ خوێندنەوەی ئەو کتێبەدا مامۆستا خانەنشینەکە سوێند دەخوات تۆڵە بکاتەوە و پلانی تۆڵەکردنەوەکەی دادەڕێژێت. پلانەکەی لە بە چاپگەیاندنی ڕۆمانەکەوە دەست پێ دەکات و گەیاندنی بە کەسی مەبەست، ئەویش کاترینە، ئەو کەسەی بە تێڕوانینی ئەو دوای بیست ساڵ لەو ڕووداوە هێشتا سزای تاوانەکەی وەرنەگرتووە و خۆی لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی دوور گرتووە.

ڕۆژێک لەدوای وەرگرتنی خەڵاتێکی گرنگ وەک ڕۆژنامەکارێکی دیاری بواری ڕاگەیاندن کاترین بەشێوەیەکی نەناسراو و نەخوازراو ڕۆمانێکی بەدەست دەگات، بە ناوی (The Perfect Stranger) و دەستبەجێ دەست دەکات بە خوێندنەوەی. لە پەڕەکانی سەرەتادا دەکەوێتە بەردەم خەسڵەتێکی خستنەسەری وەک “لەئەستۆنەگر”، کەسێک کە بەشداربووە لە ڕووداوێک و خۆی دزیوەتەوە لەهەر جۆرە بەرکەوتنێک. کەسێک کە دەکرا زۆر پرسیاری ناڕوون وەڵام بداتەوە و ناڕوونییەکان بۆ کەسانی بەرکەوتەی ئەو ڕووداوە بگێڕێتەوە. بەڵام ئەو کەسە بڕیار دەدات بەوەی خۆی دوور بخاتەوە، بابەتەکە داپۆشێت، بەجۆرێک کە ئەمە ڕووداوێک بووە لە ڕابردوودا و چیتر پێویست ناکات بهێنرێتەوە دەمی ئێستا. ئەو لەئەستۆنەگرەش مەبەست لە کاترینە. ڕۆمانێک کە تێیدا خۆی وەک فیگەری سەرەکی دەبینێتەوە و لایەنێکی بە نهێنیی شاراوەی ئەو هەڵدەداتەوە. ئەم نهێنیی ئاشکرابوونەی نەک تەنها کار و ژیانی لە بواری گشتییدا دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکوو پەیوەندییە خێزانییەکانیشی، بەتایبەت پەیوەندی لەگەڵ هاوژینەکەی  ڕۆبەرت (Robert) و کوڕەکەی نیکۆلاس (Nicholas)  لاواز دەکات و دەپچڕێنێت. ئاشکرابوونی نهێنییەک، کە پێیوایە بیست ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و بەردێکی لەسەر داناوە، هەموو ئەو هەست و دڵەڕاوکێ و نیگەرانییانەی تێدا زیندوو دەکاتەوە، کە ساڵانێکی زۆر هەوڵی داوە کپیان بکات و وەک (نا-)ڕووداوێک لەبیری بکات، بەڵام ناچار بە گەڕان دەبێت بەدوای شوناسی نووسەری ئەو کتێبەدا، لەمەشەوە ناچارە بە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆشی لەگەڵ ڕابردوویدا و ئەو ڕووداوە.

لە ڕۆمانەکەدا باسی ژنێک دەکرێت، کە هەم منداڵەکەی و هەم هاوژینەکەی پشتگوێ دەخات. بەپێی ڕۆمانەکە لە سەفەرێکیدا لە ئیتاڵیا خیانەت لە هاوژینەکەی دەکات، بەوەی لەگەڵ کوڕێکی لاودا جۆناتان (Jonathan) پەیوەندیی سێکسی دەگرێت. لە کۆتاییی سەفەرەکەشیدا جۆناتان بە خنکاوی لە دەریای ناوەڕاستدا دەدۆزرێتەوە. ئەم کوڕە خنکاوەش کوڕی نووسەری ڕۆمانەکەیە. ڕۆمانەکە دەیەوێت  ئەو نهێنییەی کاترین، کە ویستوویەتی بیشارێتەوە و کەس پێی نەزانێت، ئاشکرا بکات. لەناکاو کوڕەکەی کاترین ئەم ڕۆمانەی لە شوێنی کارەکەی بەدەست دەگات، هاوژینەکەشی چەندین وێنە و ڕۆمانەکەی پێ دەگات، وە لە هەموو ئەو شوێنانەدا کە دەزانرێت پێگە و شوێنپێی کاترینی لێ دەدۆزرێتەوە وەک ئەو کتێبفرۆشییەی کاترین بەردەوام ڕووی ت ێدەکات…هتد. ئەگەرچی هەوڵ دەدرێت ئەو ڕووداوە لە بیرکردنەوە و ژیانی ڕۆژانەدا کپ بکرێت، بەڵام ئازار و کاریگەرییەکانی ڕۆدەچنە خانەکانی جەستە و لەڕێگەی دیکەوە خۆیان دەردەخەن. ئازارێک کە لای کاترین دەگۆڕدرێت بۆ سەرئێشەی بەردەوام و نیگەرانی و تراومای شاراوە، لەلایەکی دیکەشەوە لای مامۆستا خانەنشینەکە ئازار، تووڕەیی، هەستکردن بە ناحەقی و نادادوەری دەگۆڕێت بۆ ڕق و تۆڵە[5].

ئەم زنجیرەیە هێزی فیکشن و کاریگەریی نهێنی و شتە تایبەتییەکانی کەسەکان دەخاتە بەر دیدی بینەر و یاریکردن بە کات و ساتی جودا و دنیابینیی کەسەکان سەر لە بینەر دەشێوێنێت، بەشێوەیەک بێئاگا لەوەی چی دەگوزەرێت و بێخستنە ژێرپرسیاری جووڵەی ڕووداوەکان بینەریش دەبێتە یەکێکی دیکە لە کاراکتەرەکانی نێو فیلمەکە بۆ ڕقلێبوونەوە لەو ژنە. ئەمەش پەیوەندییەکی ئاڵۆز دروست دەکات لە نێوان ڕاستی و ئەو شتەی ئێمە وەک واقیع وەریدەگرین. ڕەنگە ئەم ئاڵۆزیی بەیەکداچوویی ساتە جیاوازەکان و گێڕانەوەکان لە دەمی چەند کەسێکی جیاوازەوە بینەر زیاتر بەرەو سەرلێشێواوی ببات و زیاتر بکەوێتە بەردەم ڕەخنە، بەڵام جوانیبینی و وێنەیبینراو دروستکردن و گەشەی کارکتەرەکان بەشێکی گرنگی ئەم زنجیرەیەیە. هەموو شتێک لەم زنجیرەیەدا دەربارەی تێڕوانین و وەرگرتنی ڕووداوەکانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، دەربارەی ڕاستییەکی هەستپێکراو یاخود خودی ڕاستییەکە. دەربارەی چوونەوە نێو خۆمانە و خستنە ژێرپرسیاری ئەو شتانەی پێمان وایە دەیزانین، دەربارەی پرسێکە لە خۆمان ئایا چەندە دەزانین و ئەوانی دیکە چەندە دەزانن؟ یاخود بۆچی ئێمە شتانێک دەزانین و ئەوانی دیکە لێی بێخەبەرن؟ بۆیە ئەم زنجیرەیە دەکرێت وەک تاقیکردنەوەیەک سەیر بکرێت، وەک ئەزموونێکی وێنەکراو و ڕۆچوون بەنێو ژێرخانی مرۆییدا و هەروەها وەک یارییەک لەگەڵ ڕاستی و ڕاستیی وەرگرتراو.

تا نیوەی ئەم زنجیرەیە بینەر پرسیارێکی ناڕوون و بەجێماوی بۆ دروست نابێت، لەگەڵ جووڵەی ڕووداو و گێڕانەوەکاندا دەڕوات، هاودەمیش ئەو گێڕانەوانە وەک ڕاستییەکی تاڵ وەردەگرێت و وردە وردە هاوسۆزی لەگەڵ کەسی تۆڵەکەرەوەدا بۆ دروست دەبێت، بە شێوەیەک کارەکەی لە ڕووی ئەخلاقییەوە بە کارێکی دروست و دادوەرانە دەخەمڵێنێت، بەبێ ئەوەی هیچ بۆشایییەک بۆ گومان و پرسیاری دیکە جێبهێڵێت یاخود بەدەربڕینێکی دیکە ڕووبەرێک بۆ بیرکردنەوە و تێڕامانی خود. بەهۆی وردەکاری و ڕازاوەییی فیلمەکە وەک قسەکردن دەربارەی شەرابی سووری تایبەت، دیمەنی پشیلە جۆراوجۆرەکانن و شێوازی ژیانیان لە ماڵەکان و هاوڕێیەتیدا لەگەڵ کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکەدا، پیاسەی ڕێوییەکان بەنێو ماڵەکانی لەندەندا، هەموو ئەمانە کە بەشێکن بۆ پێدانی ئێستێتیک بە فیلمەکە لە هەمان کاتیشدا خزمەت بەوە دەکەن هۆشی بینەر پەرت بکەن، سەرنجیان زیاتر بچێتە سەر ئەوانە وەک لەوەی بیر لە ناڕوونییەکان بکەنەوە. ئەم زنجیرەیە ئەگەرچی زنجیرەیەکی هەستبزوێنە، بەڵام بە فۆڕمی کلاسیک چیرۆکەکە ناگێڕێتەوە، بەڵکوو پرسیار دروست دەکات دەربارەی ڕاستی و حەقیقت و ئەوەی کێ لەو کاراکتەرانە ڕاستی دەگێڕێتەوە؟ هیچکامیان یاخود هەر کەسە ڕاستیی وەرگرتراو و خوازراوی خۆی دەگێڕیتەوە؟

دەتوانین گریمانەیەکمان هەبێت و وای دابنێین، ئەم ژنە پەیوەندییەکی سێکسی هەبووە لە دەرەوەی پەیوەندییە خێزانییەکەی، بیست ساڵ بەر لە ئێستا (لەڕووی بەهای ئەخلاقییەوە شتێکی گونجاو و خوازراو نییە)، بەڵام ئایا شیاوی ئەوەیە کە بەو شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵدا بکرێت؟ هەم لەلایەن دایک و باوکی لاوە خنکاوەکەوە و هەم لەلایەن دۆست و ناسیاو و کەسە نزیکەکانییەوە. ئەمە دەبێت سەرەتا لە خۆمان بپرسین هەتا بەرلەوەی دەرفەتی ئەوەمان بۆ بخوڵقێت، گوێ لە خودی کاترین و گێڕانەوەکەی بگرین. لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت بە جۆرێک لەجۆرەکان سەرکۆنەکردنی کاترین لەلایەن دایک و باوکی لاوە خنکاوەکەوە دەرک بکرێت -هۆکاری لەدەستدانی کەسێکی ئازیز و مانەوە لە پڕۆسەی شین و ماتەمدا، قبوڵنەکردن و نکوڵیکردن لەو واقیعیەتەی بەریکەوتوون-  کە ڕەنگە چاوەڕوانییەکیان لە کاترین هەبووە، کە بەلایەنی کەمەوە هاوار بکات و داوای یارمەتیی فریاگوزاری بکات بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەیان. لەگەڵ ئەوەشدا دایکی جۆناتان دەگەڕێت بەدوای سەرەداوەکاندا و بەشێکی زۆر لە خودی ڕاستییەکە دەزانێت، بەڵام بەهۆی ئایدیالیزەکردنی کوڕەکەیەوە و نکوڵیکردن و قبوڵنەکردنی ڕاستیی کوڕەکەیان دەست دەدات بە داڕشتنەوەی چیرۆکەکە بە جۆرێک بتوانێت ئەو ڕق و نەفرەتەی لای خۆی کۆبۆتەوە بگوازێتەوە بۆ کەسێکی دیکە، چ کەسێکیش باشتر لە ژنێکی دیار و بەهێز، کە ئاسانتر بەردەستە بۆ تێکشکاندن و کردنی بە دوژمن. بەڵام ئەوەی زیاتریش جێی سەرنجە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی کەسە نزیکەکانە، کە ساڵانێکی زۆرە بەرکەوتنیان لەگەڵ کاتریندا هەیە و جێگەیەکی گرنگیان لە ژیانی ئەودا گرتووە، هیچکامیان ڕێگە بە خوڵقاندنی دەرفەتێک بۆ گفتوگۆکردن نادەن و بپرسن ئایا ئەو گێڕانەوەی ناو ڕۆمانەکە چەندە نزیکە لە ڕاستیی کاترینەوە و کاترین چی هەیە بۆ گووتن؟ دەبێت بەڕاستی پێداچوونەوەیەک بە خۆماندا بکەین، ئایا بەڕاستی بە ئەگەری زۆرە وا دابنێین ژنێک هەڵەیەک دەکات، ئایا ئەوە شێوازێکی دروستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا، ئایا چ شتێک وامان لێ دەکات کوشتن و نەمانی ئەو ژنە بە شیاو بزانین؟ چ شتێک ڕێگە بە ئێمە دەدات بەسەر ئەوانی دیکەدا و بەتایبەتیش بەسەر ژنێکدا بڕیار بدەین و هەموو مافێکی لێ بستێنینەوە و لە مرۆڤبوون دایماڵین؟ مافی دەنگهەڵبڕین و گێڕانەوەی لە ڕوانگەی ئەزموون و هەستەکانی ئەوەوە، مافی گوێلێگرن و مافی مرۆڤبوون، کە هیچ کەسێک پوختە و پاراو نییە و مافی هەڵەکردن لە ژیاندا هەیە.

لەدەستدانی ڕووبەری بیرکردنەوە:

لە کتێبە فەلسەفییەکاندا و زۆرێک وەرگرتن (Citation) لە ڕێنێ دێکارت ڕەنگە زۆرێکمان بەر ئەم ڕستەیە کەوتبین کە دەڵێت: {من بیردەکەمەوە، کەواتە هەم}[6]، بەڵام ئەگەر کەسێک ئاشنا نەبێت بە هزر و فەلسەفەی دێکارت، ڕەنگە بەباشی نەزانێت مەبەستی لەمە چییە؟ لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وتەیە دەماودەم گوزراوەتەوە و لە کۆنتێکستەکەی خۆی تاڕادەیەک دوور خراوەتەوە. لەڕاستیدا دێکارت دەڵێت: {من گومان دەکەم، بۆیە بیر دەکەمەوە، بۆیەش بوونم هەیە}[7]. ئەم ڕاگوستنە دەمانخاتە بەردەم تێگەیشتنێکی دیکە بۆ بوون. بیرکردنەوە و تێڕامانمان لە دیاردەکان و ڕووداوەکان بە تەنها بوونی ئێمە ناگەیەنن، بەڵکوو لە پشت ئەو بیرکردنەوەیەدا چەند و چۆن ڕێگە و ڕووبەرێک بەدی دێنین بۆ گومان و بیرکردنەوەکانمان.

لە کاتی ڕووداوێک، کۆچێک، لە دەستدانێک، توندوتیژییەک، کردەی تیرۆرێک… بە دەربڕینێکی دیکە دۆخێکی نائاسایی گرنگترین شتێک بۆ زیاتر ئاڵۆزنەبوون و بەیەکدانەچووندا هەبوونی ڕووبەرێک بۆ بیرکردنەوە و تێڕامانە، ئەگەرچی ڕەنگە لە دۆخێکی نائاساییدا زیاتر هەست بە لاوازی هێز و نەبوونی ڕێگەیەک بۆ دەرچوون دەکرێت، چونکە بۆ بیرکردنە و تێڕامان بەشێوەیەکی عەقڵانی (نەک کاردانەوەیی) بەلایەنی کەمەوە پێویست دەکات زەمینەیەک بڕەخسێت بۆ دڵنیایی و متمانەپێکردن. وەک ڕووبەرێک کە مرۆڤ تێیدا دوور بێت لە هەر جۆرە هێرش و بەرکەوتنێکی ئەوانی دیکە، بەشێوەیەک بکرێت تێیدا لایەنە جیاوازەکان هەڵبسەنگێندرێت و بەخۆداچوونەوە بکرێتەوە. تراژیدیترین شتێکیش لە نائاساییدا نەک تەنها برینداربوون، کوشتن، تۆقاندن، ئازارگەیاندن…هتد ڕوو دەدات، بەڵکوو لەگەڵیشیدا ئەم ڕووبەرە بۆ بیرکردنەوە و تێرامان لەناو دەچێت و مرۆڤ دەبێتە ئۆبێکتێکی ڕووتی ڕووداوەکان. مرۆڤێک بەبێ هەبوونی بازنەیەکی بیرکردنەوەو تێڕامان دەمێنێتەوە، لەوەشەوە ئاسانتر بەردەست دەبێت بۆ ئاڕاستەکردن بەرەو هەر ئایدۆلۆژییەک، چیتر لێکدانەوە و بیرکردنەوە لە پاشهاتی ڕووداوەکان لەبەرچاو ناگرێت. ئەم هێرشکردنە سەر ڕووبەر و بازنەی بیرکردنەوە ترس و تۆقین چڕتر دەکاتەوە. ترس و تۆقین لە هەر جووڵەیەک هەر خشپەیەک کە لە نزیک ئەوەوە ڕوو بدات، مرۆڤێک تەنها لە حاڵەتی بەرگریکردن و نکوڵیکردندا دروست دەکات. لۆژیکی ئەم توندوتیژییە دەست دەبات بۆ هەست و بیرکردنەوەکانمان و لێرەشدا دەبێت بپرسین، ئایا چۆن دەکرێت لەگەڵیدا هەڵبکەین، هەر ئەسڵەن چی بکەین؟ چۆن بتوانین ڕووبەری بیرکردنەوە بپارێزین، چۆن ئەو بەها و دەستکەوت و ئامانجانە بپارێزین و نەهێلین بەرەو ئاڕاستەی ڕق و نەفرەت ئاڕاستە بکرێن، لە کاتێکدا بارودۆخەکە لە زۆر ڕووەوە لەبارە بۆ ڕق و توندوتیژی؟

بۆ ئەم پرسیارانەش ڕەنگە ئاگاداربوون و هۆشیاربوونەوە لەو بارودۆخە دەستپێکێک بێت، بە واتایەکیش نەک هەر تەنها ئەوەی لە دەوروبەر دەگوزەرێت، بەڵکوو لەنێو خۆشماندا چی دەگوزەرێت و چۆن کاردانەوە نیشان دەدەین، بەر لە رەفتار و مامەڵەیەکی مرۆیی و عەقڵانی، بە دەربڕینێکی دیکە دەست بکەینەوە بە پاراستن و بەدەستەوەگرتنی زەڕەیەک توانای بیرکردنەوە و تێڕامان، چونکە هەر جۆرە ساناکردنێک یاخود زیاد لە پێویست هەستیارکردنێک هێزێکی برەوپێدەری مەترسیدار دروست دەکات، تەنها لە دۆست-دوژمندا خۆی دەبینێتەوە. هاودەمیش خەسڵەتێک نارسیستی و هێرشبەرانە بەدی دەهێنێت، هەندێک لایەنی حەقیقەت دەشارێتەوە و بە قووڵی دەچێتە نێو ئەوەی خۆی ناوی لێ دەنێت ڕاستی؛ ڕاستییەکی تاکلایەنە کە ڕێگە بە هیچ جیاوازبیرکردنەوەیەک و فرەڕەهەندییەک نادات. دونیایەکی پڕمەترسی دەخوڵقێنێت و لە هیچ کوێی ئەو دونیایەشدا شوێنێک بۆ ئێستێک و تێڕامان بوونی نامێنێت. هەر ئەمەش لە کۆتاییدا بیرکردنەوەی خۆی دەخاتە ژێر پەستانەوە. بۆ ئەوەی دەروونی خۆی لە ناڕوونی ڕزگار بکات و ترسەکانی بخاتە ئەولاوە، دەگەڕێتەوە بۆ میکانیزمەکانی دابەشکردن، دابەشکردنی جیهان لە ڕەش و سپییدا، کە دووبارە لە دۆست-دوژمندا خۆی دەبینێتەوە.

بە دێوەزمەکردنی کاترین لەلایەن نووسەری ئەو ڕۆمانەوە، ئاماژە بەوە دەکات، حەز و ڕق و کینەکان لە کەسی نووسەردا بەرجەستە دەبنەوە، وەکچۆن باسکردنی سات بەساتی ئەو سەفەرەی ئیتاڵیا و توانای وێناکردنی ئەوەی، کە چی ڕوویداوە و لە کوێدا و چۆن، و هەروەها داڕشتنەوەی چیرۆکەکە بەشێوەیەک، کە خوێنەر ئارەزوو بۆ مەرگی کاترین دەخوازێت. کاترین بۆ ئەوان ئەو دوژمنە دەرەکییەیە، کە دەتوانن ئازار و ڕەنج و تووڕەیی و کینەکانی خۆیان، بێ پێداچوونەوە لە خود و ئێستێک بۆ تێڕامان، بەسەر کاتریندا کەڵەکە دەکەن. دروستکردنی دوژمنێکی دەرەوەییش هێزی وێرانکەر و زڕێنەر لە ناوەوە بەدی دەهێنێت، هەموو خەسڵەتەکانی دیکە لە دەرەوەدا کەڵەکە دەکات، بەمەش ئەو دوو بازنە جیاوازەی کە دروست دەکرێت(باشە و خراپە)، تێیاندا بە هیچ شێوەک ڕەهەندەکانی یەکتر نادۆزرێتەوە. بەو واتایەی کە دەکرێت لە بازنەی دروستکراوی خراپەدا شتانێک هەبێت، نەکرێن هەروا بە سانایی وەک “خراپ” لەقەڵەم بدرێن، یاخود لە بازنەی دروستکراوی چاکەدا شتانێک هەبن، نەکرێن وەک “باش” لە قەڵەم بدرێن. دروستکردنی ئەم دوو بازنەیە دوالیزمێک دروست دەکات، کە هەمیشە لەگەڵیدا بەهاپێدان و بونیادنانی نەزمێکی قوچەکێتی دروست دەکات، کە هەمیشە یەکێکیان وەک ئایدیال دەنوێنرێت و ئەوی دیکە وەک دەعەجان.

پنتێکی دیکەی ئەم بە دێوەزمەکردنە لە دوایین ساتەکانی زنجیرەکەدا بەدی دەکرێت، ئەویش ئەو کاتەی کاترین لە ژێر پەستانێکی دەروونی و زۆر و شەڕکردن لەگەڵ ئەو هەموو سەرکوتکردنەی دەنگی ئەو و گێڕانەوەی ئەو، هەروەها شەڕکردن لەگەڵ گەیشتن بە مەرگدا، چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە. لە دوایین ساتەکاندا باوکی جۆناتان بە یادەوەرییەکانیدا دەچێتەوە و لەگەڵ گێڕانەوەکانی کاتریندا بەراوردی دەکات، دەگات بە ساتی پەشیمانی و ئەمەش بۆ هاوژینەکەی کاترین دەگێڕێتەوە. لەو کاتەدا ڕەوتی چیرۆکەکە دەگۆڕێت و دەکەونە پرسیارکردن لەیەکتر بۆچی گێڕانەوەی ئەو ڕۆمانە نەخرایە ژێر پرس و گومانەوە، یاخود بیرکردنەوە لە ئەگەری دیکە و بۆچی ئەو گێڕانەوەیە وەک تاکە حەقیقەتێک وەرگرترا. کاتێک ڕۆبەرت (هاوژینی کاترین) لە گێڕانەوەی کاترین خەبەردار دەبێت، کە کاترین لەو کاتەدا لەلایەن جۆناتانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، نەک پەیوەندییەکی سێکسی لەگەڵ ئەودا هەبوو بێت، زۆر هەست بە پەشیمانی و هاوخەمی دەکات. بەڵام دروست ئەوە ئەو پنتەیە کە دەبێت لەسەری بوەستین و ببینین، ئایا بۆ کەسەکانمان ئاواتەخوازی چین و چ شتێک بۆمان قابیلی تەحەمولکردنی هەیە. ژنێک کە دەستدرێژی کراوەتە سەری ئاسایییە هەستی بەزەییمان بۆی هەبێت، وەک ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی پرسێکی ئەخلاقی نەبێت، بەڵکوو دیاردەیەکی باوی کۆمەڵگایە و دەکرێت ڕوو بدات، تەنیا ناخۆشە کەسانی نزیکت گرفتاری ئەم دەردە بن. هاودەمیش وەک لە دوایین گفتوگۆکانی نێوان کاترین و ڕۆبەرتدا دەکەوێتە بەرچاو، کاترین دەڵێت: “تۆ ویناکردنی ئەوەی کەسێک توندوتیژییم بەرامبەر بکات، ئاسانترە بۆت تا وێناکردنی ئەوەی کەسێک خۆشییەکم پێ ببەخشێت”. ئەم پەیامە ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی چۆن دەتوانین لەگەڵ وێناکردنی ئەشکەنجە و تێکشکان و توندوتیژیدا هەڵکەین، توانای دەرککردنمان بۆی هەبێت.

باسکردنی ئەم زنجیرەیەش لەو ئایدیایەوە نایەت، دەربارەی تەکنیک، بەرهەمهێنان و ڕەخنەی هونەری و سینەمایی بێت، یاخود بەگشتی دەربارەی فیلمێک بێت، بەڵکوو دەربارەی واقیعی کۆمەڵگایەکە، قوربانی لە هەموو مافەکانی زەوت دەکات و لە مرۆڤبوون دایدەماڵێت و بانگەوازی مەرگی بۆ دەکرێت. لە ڕێگەی پاساوهێنانەوە ئەخلاقی و بەها کۆمەڵایەتییەکانیشەوە شەرعییەت بەو مەرگە دەدرێت و بەشێکی زۆریشمان، بەبێ تێڕامان و خستنە ژێرپرسیار لێی گوزەر دەکەین، کاردانەوەی ڕاستەخۆمان سەرکۆنەکردن و بڕیاردانە لەسەر کەسی بەرکەوتە. بەردەوامیپێدان بەم دۆخە حاڵەتێکی شیزۆفرینی و پارانۆید دەخوڵقێنێت، بەمەش توانای بیرکردنەوە و تێڕامان بەخاک دەسپێرێت، بەردەست دەبێت بۆ هەر جۆرە لە خشتەبردنێک. ئەمەش خەسڵەتی بەشێکی زۆر لە گروپە توندڕەوەکانە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری دیکتاتۆر و دەسەڵاتە تۆتالیتارییەکانیش ئەمجۆرە لە میکانیزمە بەکار دەهێنن بۆ ملکەچکردن و ئاڕاستەکردنی جەماوەری تۆقێنراو و خاڵی لە شوناس و بیرکردنەوە. دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکانیش لەو ساتەدا بەهێز دەبێت، کە فەزای بیرکردنەوە و تێڕامان دەڕووخێنرێت و ترس جێگەی دەگرێتەوە. هەست بە هێز و بەهێزی دەکرێت، ئەو کاتەی پێویست نەکات لە پێشهاتەکان بڕوانرێت، چونکە ئەوی باڵادەست (ترسێنەر) هەموو شتێکی بۆ دەکات، هەتا ناعەقڵانییەت و ئەو شتەشی کە بیری لێ ناکرێتەوە وەک کوشتن و خۆکوشتن. سیاسەتی ترس و تۆقین لەم ڕێگەیەوە تەواوی کۆمەڵگا دەکات بە بەشداربوو و هاوتاوان، بەوەی لە ترسا چیتر ناتوانن هیچ بکەن و تەنها دەڕوانن. لەمەشەوە ئەم دۆخە لێرەدا کۆتایی پێ نایەت[8].

لە ناو سیستەمێکیشدا کە پیاوێتی شتێکە دەبێت هەردەم نوێ بکرێتەوە و دەستی پێوە بگرترێت، نەکا ئەو شوناسەی بۆ پیاوێتی دیاریکراوە، با بیبات، چونکە تاکە شوناسێکە دەتوانرێت خۆیانی پێوە ببەستنەوە بوونی خۆیان پێبسەلمێنن، ئەو کەسانە زێدەتر گوێڕایەڵی ئەو گێڕانەوانەن کە بۆنی دژەژنییان لێ دێت و خۆراکپێدەریانە بۆ مانەوەیان. کەسێکی وەک باوکی جۆناتان و کەسانی دیکەی کۆمەڵگا، کە بەو سادەیییە دەکەونە ژێر کاریگەریی تاکلایەنانەی گێڕانەوەکەی دژەژنانە، بە وردبوونەوە لێیان ئەو مرۆڤانەن کە خاڵین لە شوناس و پێگەیەک و پێویستییان بە نمایشێک هەیە، بۆئەوەی هەست بە پڕبوون بکەن. ئەو نمایشەش دەکرێت لە ڕێگەی هەڵگرتنی گوتارێکەوە بێت، ئاڕاستەیەکی سیاسی، ئایدۆلۆژیایەک، یان بەرگریکردن لە نۆڕم و بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی، بۆئەوەی بتوانرێت لەو ڕێگەیەوە هەست بە یەکگرتوویی و هاوشێوەیی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا و بوونی شوناسێک بکرێت. بەبێ ئەوەی خۆیان بتوانن ڕابمێنن و دەوروبەریان هەڵسەنگێنن، چونکە هەر لە بنەڕەتەوە خۆیان خاوەنی خاڵیبوونێکن، هاودەمیش ئارەزوویەکی بۆ دەسەڵاتخوازی و سەرکوتکردنیان هەیە. حەز و ئارەزوو بۆ کوشتن و لەناوبردن، کێشانی ڕقی خود بەسەر ئەوانی دیکەدا دەبنە پاڵنەرێک بۆ زیاتر ئامادەبوون بۆ کوشتن و لە ناوبردن. ئەم بەتاڵییەی ئەو کەسانە هەستی پێدەکەن، جیاوازتر لە کەسانی دیکە وایان لێ دەکات زیاتر وەرگری ئەم نمایش و خۆئامادەکردنانە بن، چونکە هەستێکیان پێدەبەخشێت، وەک ئەوەی لەگەڵ هێز و دەسەڵاتدا یەکیان گرتبێت.

ئەم زنجیرەیە ئاماژە بەو ڕاستییە دەکات؛ بۆ ڕقلێبوونەوە لە ژنێک تەنها دژەژنی پێویستە. پێویست ناکات هاوڕایی بوونی هەبێت، هەتا پێویست ناکات هاوسەنگ و هاوئاست بن. دەکرێت کەسەکان دوژمنی سەرسەختی یەکتریش بن و بەڵام کاتێک باسەکە بێتەوە سەر ڕقلێبوونەوە لە ژنێک، هەموو جیاوازی و دوژمنایەتییەکان کاڵ دەبنەوە. دەکرێت پیاوێکی پارێزەری کۆنەخوازی و دژەژنی و پیاوسالاری لەگەڵ پیاوێکی بەناو ڕۆشنبیر و خوێندەواردا دابنیشێت و بۆ ڕقلێبوونەوە لە ژنێک بنۆشن و گڕی ئەم ڕقە خۆشکەنەوە.  دەکرێت پیاوێکی نارسیست هیچکات ڕاوبۆچوونی ئەوانی دیکەی بۆ گرنگ نەبێت، بێجگە لەسەپاندنی خواست و بیروڕای خۆی، بەڵام کاتێک باسەکە بێتەوە سەر ڕقلێبوونەوە لە ژنێک، ئامادەبێت هەستە دژەژنییەکانی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا دابەش بکات و بە تامەزرۆییشەوە گوێ لە ڕای ئەوانی دیکە بگرێت. دەکرێت دوو کەسی کراوەو پێگەیشتوو، ڕچەشکێن بۆ خواستەکانی خۆیان، دووبارە هاوڕاببن لەگەڵ کەسێکدا کە ڕقی لە ژنێکە. دەتوانن هەموو شتێک بخەنە ژێر گومان و پرسیار و لێکۆڵینەوەوە، بەڵام قسەی پیاوێکی دژەژن هەمیشە بەڵگەیەکی جێیباوەڕە و پێویست بە گومان، بیرکردنەوە و لێکدانەوە ناکات، چونکە ئۆبجێکتی نەفرەتلێکراو ژنێکە.

[1]https://tv.apple.com/de/show/disclaimer/umc.cmc.1cbgkx1fenkjtrha0n1a6fkc3?mttn3pid=Bing%20Ads&mttnagencyid=a5e&mttncc=DE&mttnsiteid=143238&mttnsubad=-77172172672995-c&mttnsubkw=1234752626591817__0aDNIKsl_

[2] لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆمانی نێو زنجیرەکەدا ئەمە نوسراوە بۆ ئاماژەپێدان بە کەسی مەبەست و بیرهێنانەوە

[3] https://www.youtube.com/watch?v=FQTsrjeF7iA&t=1s

[4] Lorde, Audre (2021) Sister Outsider. München. S.53

[5] van der Kolk, Bessel (2015) The Body Keeps the Score. Penguin Books

[6] لە نوسراوە کۆنە لاتینییەکەدا بەمشێوەیە نوسراوە:
Cogito ergo sum / I think  therefore,I am.

[7] „Dubito, ergo cogito, ergo sum“ / I Double; therefore, I think therefore, I am.
Descartes, René (1915): Meditationen über die Erste Philosophie; Über die Grundlagen der Philosophie mit sämtlichen Einwänden und Erwiderungen. Felix Meiner. Leipzig. S. 17-27.

[8] Bion, Wilfried (1979). Making the best of a bad job. In: Clinical seminars and other works, London: Karnac, 1994. P. 331

The post لەئەستۆنەگر appeared first on ژنەفتن.

ڕەهەند وەک مۆنۆپۆلی پیاو
ماڵپەڕی ژنەفتن تەوەرێکی لەژێر ناوی “نێوەندی ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی” کردووەتەوە، لەگەڵ چەندین نووسەر و ڕۆشنبیر و لێکۆڵەر قسە کراوە و ئامانجی تەوەرەکەیان بۆ خراوەتە ڕوو و، داوایان لێ کراوە کە لەو بارەیەوە وتار و توێژینەوەمان بۆ بنووسن. چەند کەس لەوانە بە تەنگ داواکەمانەوە هاتن و وتار و باسەکانیان بڵاو کرایەوە. هەندێک لەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەش کە بەڵێنیان دابوو بەشدار دەبن تا ئێستا بابەتەکانیان نەناردووە (هیوادارین کە پشتگوێیان نەخستبێت. ئێمە چاوەڕێ بابەتەکانیان دەکەین). خاتوو “هێرۆ خوسرەوی” پاش خوێندنەوەی تەوەرەکە و چاوپێکەتن و وتار و بابەتەکان خۆی ئەم وتارەی لەبارەی تەوەرەکە و هەندێ لە سەرنج و ئایدیاکان نووسیوە و، بۆی ناردووین. ئەم هەوڵەی ناوبراو بە دەرفەتێک دەزانین کە لێرەوە داوا لە هەر نووسەر و لێکۆڵەرێک دەکەین کە لەبارەی تەوەرەکەوە گەر وتار و ڕەخنە و لێکۆڵێنەوەی هەیە بۆمان بنێرێ و تەوەرەکە و باسەکەی پێ دەوڵەمەند بکات. ماڵپەڕی ژنەفتن.

نەبوونی ژوورێک

“دایکانی ئێمە چییان کردووە، کە هیچ سامانێکیان بۆ بەجێ نەهێشتووین؟ سپیاویان لە لووتیان داوە؟ سەیری کاڵا و وێنەی پشت پەنجەرەی دوکانەکانیان کردووە؟”1 ڤیرجینا وۆلف

لە ساڵی ١٩٢٩ ڤیرجینا وۆلف نووسراوەیەک بە ناوی “ژوورێک بە تەنها بۆ خۆت”2. بڵاو دەکاتەوە، لەوێدا باس لە ڕۆڵی ژنان لەنێو ئەدەبیات و نووسیندا دەکات، کە بۆچی ڕۆڵی ژن لەو بوارەدا کەمە و بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت. بۆ ئەم پرسە وۆڵف سەربەخۆیییە ئابوورییەکان وەک سەرەکیترین فاکتۆر دەبینێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باسی چەند فاکتۆرێکی دیکە دەکات، وەک جورئەت بۆ نووسین و ڕاهاتن بە ئازادی. لە ئەمڕۆماندا ڕەنگە هەبوونی ژوورێک بۆ خودی خۆت و دەرامەتی سەربەخۆی خۆت چیتر زۆر پرسێکی جددی نەمابێت، چونکە هەلومەرج و بارودۆخی ژیان هەمووان ناچار بە کارکردن دەکات، بەتایبەت لە زۆرینەی کۆمەڵگا خۆرئاوایییەکاندا، بەڵام لە کوردستاندا ڕەنگە هێشتا ئەم تێزەی وۆڵف لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا هەنووکەیی بێت. ئەوەی گرنگە لە باسکردنی ‘ژوورێک بە تەنها بۆ خۆت’ دۆزینەوەی ڕێگەی هەڵهاتنێکە لەو ژووری دانیشتنەی هەمووان تێیدا کۆ دەبنەوە، و هەبوونی ژوورێک بۆ خۆت ئامرازێکە بۆ تێڕامانێکی ماوەدرێژ. تێڕامانێک کە چیتر لە وابەستەیی و پەیوەندیدا بەو کەسانەی دیکەی نێو ژوورەکەیدا نەمێنێتەوە، بەڵکوو پەیوەندییەک لەگەڵ واقیعدا دروست بکات، مرۆڤ بتوانێت خۆی لە دار و بەرد و ئاسمان ڕابمێنێت و بەدوای وەڵامەکاندا بگەڕێت، بوێریی ئەوەی هەبێت ڕێگەی نوێ تاقی بکاتەوە. یەکێکی دیکە لەو شتانەی وۆڵف جەختی لەسەر دەکاتەوە، لەبەرچاوگرتنی ڕەگەزی ژنانەبوونە. وۆڵف بەڕوونی مەبەستی لە ژنانەییبوون تەنها جیاوازیی نێوان ڕەگەزی نێر و مێبوون نییە، بەڵکوو سیفەتێکی دەرەوەی ئەو نۆرمە باڵادەست و گشتگیرەی کۆمەڵگایە، کە پیاوانەبوونە. خەسڵەتی ژنانەبوونیش وەک خەسڵەتێک دەردەخات کە دەتوانێت خۆی لەو نۆرمە بێبەری بکات. ئەم هۆشیارییە جێندەرییەش ژن لەو پێگە بێدەسەڵاتییەی تێیکەوتووە، هۆشیار دەکاتەوە و ئەو لەدەرەوەبوونەشی لەو نۆرمەگشتگیرە چاوێکی دیکەی پێ دەبەخشێت، تا ڕابمێنێت.

ئێستا وا نزیکەی سەدەیەک بەسەر ئەو نووسینەی وۆڵفدا تێدەپەڕێت، لە کوردستان ژنێک(ماریا)3 دەیەوێت ئەو ژوورە بۆ خۆی بخوڵقینێت، دەیەوێت لەو ژوورەدا بۆ ساتێک بە تەنها بێت و لێبگەڕێن خۆی دەست بکات بە بیرکردنەوە و لێڕامان. لێڕامان لەوەی کە بۆچی تا ئێستاش ئەستەمە کچێک بەبێ بوونی پیاوێک (باوک، برا، مێرد،….هەموو هەژموونی پیاوانی کۆمەڵگا) لە چوارچێوەیەک و بۆشایییەکدا بۆ خۆی بێت. بەڵام دەبینین ڕۆژێک بەر لە بیرهێنانەوە و نوێکردنەوەی خەباتی ڕزگاریی ژنان وێنەی ماریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەخش دەکرێت و هەواڵەکە دەگوازرێتەوە. لەنێو ئەو هەژموونی پیاوێتییەدا هیچ کەس حەز ناکات ژنێک ژوورێکی بۆ خۆی هەبێت. دەرەنجامی ئەم خواستەش کوشتن و تیرۆرکردنی ژنە، تا ژنەکانی دیکەش تەمبێ ببن و هەتا شتی وا ختوورەش نەکات بە مێشکیاندا. ئەم هەژموونە پیاوێتییەش بە هیچ شێوەیەک ڕەهەندێکی نا-سیاسی نییە، بەڵکوو بنچینەیەکی سیاسی و سایکۆلۆژی-کۆمەڵایەتی هەیە. ئەم هەژموونە ئەوەندە ڕۆچۆتە نێو جومگەکانی کۆمەڵگاوە، کە تەنانەت هەر جووڵەیەک و هەر هەوڵێکیش بۆ خۆ بەدوورگرتن لەو هەژموونە هێشتا ناتوانێت خۆی لە داوەکەی دەرباز بکات.

ئەم بابەتە ڕەنگە لە نیگای یەکەمدا وەک توندوتیژیی ڕاستەوخۆ نەبینرێت، بەڵام هەژموونی ڕیشەداکوتاوی پیاوانەیی فۆرمێکی دیکەی توندوتیژی هەیە کە زیاتر خۆی لە ئایدیۆلۆژیای وەدەرنانی ئەوی دیکەدا دەبینێتەوە، ئەوی دیکەی ژن، کە تەنها لە حاڵەتێکدا شوێنی دەکرێتەوە کە بەدووی دانپێداناندا بگەڕێت و تەنها لە ئاستی سەرەتاییی دانپێداناندا بمێنێتەوە، ئەویش مۆدێلی بەشدارییە لە مەیدانی گشتیدا، یاخود وەک کەیسی لێکۆڵینەوەکەی ئێمە، بەشداریی ژن لە بواری بەرهەمهێنانی ڕۆشنبیریدا. ئەوەی دەگوترێت ژنان خۆیان بەشدارییان نییە بۆیە گوناهی پیاو نییە، ئەو ڕیشە قووڵە مێژوویی، سایکۆلۆژی، کولتووری و ئابوورییە فەرامۆش دەکات کە بە درێژاییی مێژوو هەژموون و دەسەڵات و هەیمەنەی پیاوی بەسەر ئەو بوارانەدا دروست کردووە. مۆدێلی وەدەرنانی ئایدیۆلۆژییانەی ژنان لە بازنەی مەعریفەدا، لە سی ساڵی ڕابردوودا بە باشترین شێوە لە کوردستاندا بەرجەستە بووە. باشترین و بەرجەستەترین نموونەش لێڕەدا کە دەمەوێت بچمە سەری ڕۆشنبیرانی بازنەی ڕەهەند لە سەردەمی دەستپێکردن و کارکردنیان و هەروەها بازنەی خوێندنەوەی ڕەهەند بەتایبەتیش ئەو هەوڵەی ژنەفتن بۆ کارکردنەوە لەسەر ئەو هەوڵە ڕۆشنبیرییەی کە ئێستا بە ڕەهەندییەکان ناو دەبرێت.

هێرۆ خوسرەوی

ڕۆزا لۆکسمبورگ دەڵێت «هەر کەس نەجووڵێت، هەست بە خڕەی کەلەپچەکانی ناکات»4، ئەم هەژموونی پیاوێتییەش وەک ئەو کەلەپچەیە دەردەکەوێت، کە زۆرینە لە دەست و پێوەندیان بەستراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەبێ جووڵە لە شوێنەکانی خۆیان ئارامییان گرتووە، هەستی پێ ناکەن، نایبیستن، نایبینن. بۆیە دەبینین ژمارەی یەکەمی ڕەهەند (١٩٩٦) لەگەڵ ئەو خوێندنەوانەی ئەمڕۆ بۆ ڕەهەند دەکرێت، جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت. بە هەمان شێوەش دەبینین کاتێک ژنەفتن دەیەوێت هەڵسەنگاندنەوە بۆ بازنەی گۆڤاری ڕەهەند بکات، دیسان هەر پیاوان بە ڕەخنەگران و ستایشکارانی ڕۆشنبیرانی ئەو بازنەیەوە بەشدار دەبن. ڕەنگە، وەک لەسەرەوە باسمان کرد، بیانووەکە ئەوە بێت گوایە ژنان خۆیان نەیانویستووە یان نایانەوێت بەشدار بن، بەڵام بەشدارنەبوونی ژن تەنها هۆکارێکی سوبێکتیڤ و خودی نییە بێین بەوەندە واز بهێنین و بڵێین ژنان خۆیان نایانەوێت، لەپشت هەر نەویستنێکی ژنەوە، مێژوویەکی دوور و درێژی بابەتی و ئوبێکتیڤی سەرکوتکردن، بەپاشکۆکردن هەیە و ڕێگا نادات ژن ژوورێکی بۆ خۆی هەبێت، نەبوونی ئەم ژوورەیە بۆ ژن کە مێژوویەکی گەورەی ئایین، ئابووری، نەریت، خێڵ، سیاسەت و پاشان بەرهەمهێنانەوەی ڕۆشنبیرانی لەپشتە وای کردووە پێمان وابێت ژن خۆی نایەوێت لە ڕووداوەکاندا بەشدار بێت، بەڵکوو لە ڕاستیدا بە زەبری هەموو هۆکارە ناوبراوەکانەوە ژنان کراونەتە دەرەوە. بۆیە ئەم نەبزووتنە پێمان دەڵێت چەندە ئەم گوتارەی ڤیرجینا وۆلف دوای نزیک سەدەیەک گرنگی خۆی هەیە، چەندە پێویستە کتێبەکەی بەدەستەوە بگرین، تا بەلایەنی کەمەوە ئەو ئارەزووەمان بۆ دروست ببێت وێنای ژوورێک بکەین، بوێریمان هەبێت دەست پێ بکەین بە نووسین. وەک ژنێک نووسین لەنێو بازنەیەکی داخراو بە هەژموونی پیاوێتی مردنە، ڕەنگە ئەگەر بەڕاستەوخۆییش وەک ماریا نەمرین، لە ڕێگەیەکی دیکەوە کوشتنی هەموو خەسڵەت و ڕەهەندە جیاوازەکانمانە. بۆیە ئەم نووسینە بەر لەوەی ڕەخنە، گوتار، بەشداری یان هەر شتێکی دیکە بێت، خودی خۆی تەحەداکردنێکە، بوێرییەکە و دەرچوونێکە لەو نۆرمە گشتگیرە پیاوێتییەی لە ملی هەر دانەیەکمان ئاڵاوە.

بۆ بێبەهاکردنی بەشداریی ژنان لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی مەعریفەدا کۆی چالاکییە فراوانەکانی ژنان کورت دەکەنەوە بۆ پرسی ژن

ئێستا دوای ماوەیەک تاکتیکێکی دیکەی ئایدیۆلۆژی بەوەدا ژنان و ژنانی نێو چالاکیی ڕۆشنبیری سەری هەڵداوە کە بە هۆی دۆخێکی داسەپێنراوەوە تەنها لە بازنەیەکی بچووکدا دەخولێنەوە، ئەو بازنە سنوورییەی ئەم هەژموونی پیاوێتییە بۆی دیاری کردوون، ئەویش تەنها دەربارەی ژن بدوێن، بۆیە دەبینین سەرەڕای هەموو هۆکارە ماتریاڵی و بەربەستە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسییەکان ژنان بۆیان ئاسان نییە دەربارەی پڕۆسە جیاوازەکانی ئەم هەژموونە پیاوێتییە بدوێن. لە کاتێکدا مێژوو لەلایەن پیاوانەوە نووسراوەتەوە، هێشتا لە کات و دۆخی ئێستای کوردستاندا کارێکی ئەستەمە ژنان ئەو مێژووە لە ڕوانگەیەکی جیاوازترەوە بخوێننەوە و هەوڵ بۆ گۆڕینی ئەو ئاڕاستەیەی مێژووە بدەن. بەبێ گومان دووان لەسەر پرسی ژن ئەرکێکی گرنگی ژنان و هەروەها پیاوانیشە، ئەمە بەو مانایە نایەت کە ئەگەر ژنان لەسەر پرسی خۆیان دووان ئەوا کەوتوونەتە نێو تەڵەی ئایدیۆلۆژیی هەژموونی پیاوێتییەوە، کە ناچاریان دەکات تەنها باسی کێشەی ژنانەییی خۆیان بکەن، بەڵکوو زیاتر بەو مانایە دێت کە ژنان هاوشانی پیاوان یاخود وەک هەر بکەرێکی دیکەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ناو کۆمەڵگا دەتوانن بەشداری لە بەرهەمهێنانی تیۆری مەعریفی و ڕۆشنبیریدا بکەن، لەو شوێنانەش کە بەنەریتی بە هەرێمی پیاو ناسرابوون، وەک بوارەکانی ئەنترۆپۆلۆژیا، فەلسەفە، تیۆری زانین، کۆمەڵناسی، سایکۆلۆژیا، دەروونشیکاری و هتد. هەروەها خاڵێکی دیکەش گرنگە ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە کە تەنانەت بۆ بێبەهاکردنی بەشداریی ژنان لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی مەعریفەدا کۆی چالاکییە فراوانەکانی ژنان کورت دەکەنەوە بۆ پرسی ژن، واتا تۆ وەک ژنێک چەندە بەشداری لە پرۆسە فراوانەکاندا بکەیت، هێشتا ئەو مۆرکەت لێ دەدەن کە تۆ لەسەر کێشەی ژن دەدوێیت و کۆی بکەری چالاکی سیاسییانەی تۆ کورت دەکەنەوە بۆ لێدوانی تۆ لەسەر پرسی ژن و قسەکەرێک بۆ کاروباری ژنان و ڕەهەندەکانی دیکەی چالاکییەکانت دەشارنەوە، بەو واتایە کە ئەو هەژموونە پیاوێتییە داسەپاوە پێی وانییە تۆ وەک ژن کێبڕکێکاری ئەویت. تا ئەو شوێنەش بتوانێت بۆ فۆرمی لێدوان لەسەر پرسی ژن کورتت بکاتەوە، ئەوا بیرۆکەکانت هیچ زیانێکیان بۆ سەر ئایدیۆلۆژیای پیاوانەیی نابێت، کە زۆربەی جار فۆرمی توندوتیژیی ڕەق و جارەکانی دیکەش فۆرمی ئایدیۆلۆژیای وەدەرنان وەردەگرێت.

هەژموونی پیاوێتی

پیاوێتی و هەژموونی پیاوێتی یەکێکن لەو چەمکانەی لە توێژینەوە جێندەرییەکان و بەتایبەتیش توێژینەوەکان دەربارەی پیاوێتی بەکار دێن. ئەم چەمکانە پەنجە دەخەنە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کاتێگۆریی زاڵ [ژن و پیاو]، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پەیوەندییەکانی نێوان پیاوانیش. ئامانجی سەرەکیش خوێندنەوە و شیکارکردنی ئەم باڵادەستییە خوازراوەی پیاوە و لێکۆڵینەوە لەو دانپێدانان و خستنە ژێر کاتێگۆریی ئەوانی دیکەیە. بۆ ئەوەی باشتر لەو نۆرم و هەژموونە پیاوێتییە تێبگەین، دەبێت سەرەتا چوارچێوەی تیۆری و مەبەستی سەرەکی لە بەکارهێنانی ئەم چەمکە دەست نیشان بکەین.

پیاوێتی لە خۆجیاکردنەوە لە ژنانێتییەوە بەرهەم دێت. پیاو ببیت، بە مانای ئەوەیە ژن نەبیت، لەم هەژموونە پیاوێتییەشدا بە مانای ئەوەیە ‘لاواز و چەوساوە’ نەبیت. ئەم شێوە لە خۆبەهاپێدانە لەو کۆمەڵگایانەدا کە پەیوەندییەکانی هێز و دەسەڵات لەنێوان ژن و پیاودا تەواو بەرچاو و بەرجەستەیە، زیاتر ڕوو لە بەهێزبوونن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم خۆبەهاپێدانە بەم پیاوێتییەش لەلایەن پیاوانی دیکەشەوە دەبێت سەرەتا دانیپیابنرێت و وەک پیاوێتییەک قبوڵ بکرێت، ئەوسا دەکرێت ئەو پیاوانەش بەشێکبن لەو پیاوێتییەدا. بۆیە تەنها بەس نییە لەڕووی بایۆلۆژییەوە ‘پیاو/نێر’ بیت، بەڵکوو ناشبێت بەپێی پێوەرەکانی پیاوێتی ‘لاواز’ بیت. بەپێی ئەو پێوەرانە دەبێت هەر پیاوێک سەختگیر بەرامبەر خۆی و بەرامبەر ئەوانی دیکەش و هەموو شتێکی لەژێر دەستدا هەبێت. لە بەرامبەریشدا هەر شتێک لەو پێوەرە توندوتیژانەدا جێگەی نەبێتەوە دەبێت لە بەها بخرێت و بە ‘ژنانەیی’ بکرێت، بۆ نموونە هاوسۆزی، هەستپێکردن و هۆمۆسێکسوالیتی پیاوان.

«پیاوێتی پێگەیەکە لەنێو پەیوەندییە ڕەگەزییەکان(جێندەر)؛ پیادەکردنی پێگەیەکە کە هەم ژنان و هەم پیاوان ئەم پێگەیە لە خۆیاندا جێ دەکەنەوە و کاریگەرییەکانی ئەم پیادەکردنە لە ئەزموونە جەستەیی، لە کەسێتی و کولتوورییەکاندا ڕەنگ دەداتەوە».

چەمکی «هەژموونی پیاوێتی» سەرەتا لە چەند وتارێکی توێژارانی ئوستراڵی  توێژینەوەی پیاوان تیم کاریگان (Tim Carrigan)، بۆب کۆنێل (Bob Connell) و جۆن لی (John Lee) لە ساڵی ١٩٨٥ بەکار هێنراوە و دواتر بووەتە بەشێکی گرنگی توێژینەوە جێندەرییەکان. دواتریش هەمان کۆمەڵناسی ئوسترالی (بۆب کۆنێل و ڕۆبێرت ویلیام کۆنێل کە دواتر ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ رەیون کۆنێل و ئێستا هەر بە ڕەیون کۆنێل ناسراوە) ڕەیون کۆنێل (Raewyn Connell) قووڵتر کار لەسەر ئەم چەمکە دەکات و ساڵی ١٩٩٥ لە کتێبەکەیدا بە ناوی«پیاوێتییەکان [پیاوی دەستکرد، بونیادنان و قەیرانی پیاوێتیی(وەرگێڕانە ئەڵمانییەکە)]»5. فراوانتر ئەم چەمکەی داڕشتووە. بەم شێوەیە پێناسەی پیاوێتی دەکات: «پیاوێتی پێگەیەکە لەنێو پەیوەندییە ڕەگەزییەکان(جێندەر)؛ پیادەکردنی پێگەیەکە کە هەم ژنان و هەم پیاوان ئەم پێگەیە لە خۆیاندا جێ دەکەنەوە و کاریگەرییەکانی ئەم پیادەکردنە لە ئەزموونە جەستەیی، لە کەسێتی و کولتوورییەکاندا ڕەنگ دەداتەوە»6.

پیاوێتی بۆ کۆنێل پێکهاتەیەکی دەستکردی کۆمەڵایەتییە، کە دەکرێت لە ڕووی مێژووییەوە لە یەکتر جیا بکرێنەوە، بەو مانایەی بەپێی کۆنتێکستە مێژوویییەکان دەکرێت جۆرێک لە پیاوێتی دروست بکرێت و ببێتە باڵادەست. بەپێی کۆنێل پڕۆسە جێندەرییەکان جێگیرکراونەتە ژیانی ڕۆژانە و ڕووبەرەکانی بەرهەمهێنانەوە، کە سەرنج دەخەنە سەر پێکهاتە جەستەیی و پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانەوە. ئەم ڕووبەرەش هەم جۆش و خرۆشە سێکسییەکان و هەم منداڵبوون و پەروەردەکردنی منداڵان دەگرێتەوە، هەمیش جیاوازی و هاوبەشییە ڕەگەزییەکان دەگرێتەوە. بۆ ئەمەش کۆنێل جەخت ناکاتە سەر بنچینە بایۆلۆژییەکان، بەڵکوو زیاتر ‘ڕووبەری بەرهەمهێنانەوە’، چونکە ئەم ڕووبەرە زیاتر ڕۆڵێکی مێژوویی لەم پڕۆسە جێندەرییانەدا هەیە. ڕەگەزگەرایی وەک پراکسیسێکی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی گشتی جەخت دەکاتە سەر جەستە و کارکردی جەستە لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستکردنی پێکهاتەکانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.7 کۆنێل لەلایەکەوە ئەم پەیوەندیی دەسەڵاتە لەنێو ڕەگەزەکان (جێندەر) دەخوێنێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە ‘پیاوێتی’ وەکو واقیعێکی نەگۆڕاو نابینێت، بەڵکوو لە ڕوویەکی مێژوویییەوە هەلومەرجەکانی دروستبوون و گەشەی ئەو جۆرە لە پیاوێتییە شی دەکاتەوە و لەو بڕوایەدایە چۆن ئەو هەژموونە پیاوێتییە دروست کراوە، ئاواش پۆتێنشەڵی گۆڕانکاری تێدا هەیە.

بە سوودوەرگرتن لە تیۆری هەژموونی ئەنتۆنیۆ گرامشی، کۆنێل ئەم هەژموونی جۆرێک لە پیاوێتییە کە وەک نۆرم و حەقیقەتێک دەربارەی پیاوان دەنوێنرێتەوە، پێناسە دەکات، کە تێیدا یەک جۆری پیاوێتی لەنێو فۆڕمەکانی دیکەی پیاوێتیدا باڵادەستە و لە هەمان کاتیشدا هەوڵی پاراستنی ڕۆڵی ژندایە وەک ژێردەست یاخود ژێرکاتێگۆریی پیاو. هەژموونی پیاوێتی بەم پێیە لە پەیوەندیدا بە ژێردەستەکردن و ژێرکاتێگۆریخستنی جۆرەکانی دیکەی پیاوێتییشەوە پێناسە دەکرێت. جۆرەکانی دیکەی پیاوێتی، کە کۆنێل بە پیاوێتییە ‘پەراوێزخراوەکان’، ‘چەوسێنراوەکان’ و ‘بەشداریکەرەکان’ناویان دەبات. پیاوێتییە ‘چەوسێنراوەکان’ پیاوە هۆمۆسێکسوێلەکان لەخۆ دەگرێت، کە لەلایەن پیاوانی هێترۆسێکسوێلەوە دەچەوسێنرێنەوە و دژایەتییان بەرامبەر دەکرێت، چونکە هۆمۆسێکسوێلبوون وەک لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن بەرامبەر ئەم هەژموونە پیاوێتییە لەقەڵەم دەدرێت. کاتێگۆریی پیاوێتییە ‘بەشداریکەرەکان’ زۆرینەی پیاوان دەگرێتەوە، کە لە ڕاستیدا لەم هەژموونی پیاوێتییەدا ڕەنج دەکێشن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا سوودمەندیشن لێی، ئەو سوودمەندییەی کە لە چەوساندنەوەی ژنان لەلایەن پیاوانەوە بەرهەم هاتووە، بۆ لەدەستنەدان و ئەو پێگەیەی کە تا ئێستا لەو قوچەکێتییەی پیاو ئینجا ژن بەدەست هاتووە، چونکە لەم دابەشکارییە پیاوسالارییەدا بەشێکیان هەیە و پشتیوانی لەم هەژموونی پیاوێتییە دەکەن، بەبێ ئەوەی خۆیان بگەن بەم هەژموونە پیاوێتییە و ببن بە یەکێک لەو شێوە پیاوێتییە باڵادەستە. میشایل مای لەم چەند خاڵەدا سوودمەندبوونی پیاوان لەم هەژموونەدا بەهۆی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانەوە دیاری دەکات، کە پیاوان بەبێ خواست و نەستێکی سوبیێکتیڤییەوە لەو نەزمە سوودمەندبوون:

بە بەراورد بە ژنان دەرامەتێکی باشتر و دەستکەوتی زیاتر.

دەست گەیشتنی ئاسانتر بە سەرچاوە (گشتییە)کان.

نواندنەوە و لەبەرچاوگرتنی شتەکان بەپێی خواستە پیاوانەیییەکان لە شوێنە گشتییەکاندا.

پارێزراوبوونیان لە نیگا زەقەکان، توانج و دەستەواژە سێکسیتییەکان.

کاڵکردنەوەی پرسەکانی جێندەر بەهۆی بێدەنگبوون و نەدوواندنیان لەمەڕ باس و خواسە سیاسییە ڕەگەزییەکان.8

بە هەمان شێوەش پیاوێتییە ‘پەراوێزخراوەکان’ بەشێکن لە پیاوێتییەکانی چین و ڕەچەڵەکە (ئێتنیک) چەوساوە و پەراوێزخراوەکان، کە لە ڕێگەی پاراستنی دەستکەوتی هەژموونییەکانی بەشێک لە پیاوان چەند گروپێکی پیاوان پەراوێز دەخرێن و دەخرێنە ژێرکاتێگۆرییەوە. ئەو پیاوانەی کە بەردەوام دەکەونە بەر جیاکاری و توندوتیژیی ڕاسیستییەوە دەکەونە نێو ئەو پیاوێتیییە ‘پەراوێزخراوان’ە. لێرەدا کۆنێل تەنها لە ڕوانگەی جێندەرەوە ناڕوانێتە نایەکسانی و جیاکارییەکان لەنێو هەژموونە پیاوێتییەدا، بەڵکوو ڕێگەی لەبەرچاوگرتنی کاتێگۆرییەکانی دیکەی وەک چین و ئێتنیک و نەتەوە ئەم جیاکارییانە باشتر ڕوون دەکاتەوە.

دەکرێت ‘پیاوان’ی بازنەی ڕەهەند و نەوەی دوای خۆیان (لەڕووی هەڵگری ئایدیا و پێوەرەکانەوە سەر بە هەمان نەوەن، بەڵام لەڕووی قۆناغ و سەردەمەوە سەر بە کاتێکی دوای ڕەهەندن) لەنێو کاتێگۆریی پیاوێتییە ‘بەشداریکەرەکان’ جێگیر بکەین. هەوڵ و تواناکانیان بۆ نووسین و دروستکردنی بوارێکی دیکە و نوێ، بەشێکی بەزمان گۆنەکراوی ئەو ڕەنجەیە، کە ئەم پیاوانە کێشاویانە و بە شێوەیەکی دانپێدانەنراو ئەم هەژموونی پیاوێتییە ماندووی کردوون، بۆیە دەست دەبەن بۆ نووسین و ڕەخنەی ئەو جۆرە هەژموون و سیستەمەی کە لەو کاتەدا باڵادەستە، ئیتر ڕەخنەگرتن بێت لە ناسیۆنالیزمی حیزبە کوردییەکان، شەڕی ناوخۆ و چەندین شتی دیکە. بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەم پیاوانە ئاگاداریشن لە دۆخی سوودمەندبوونیان و هەبوونی ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستیانن. پێکهاتەکانی ئەم نەزمەی پیاوانی بازنەی ڕەهەند تێیکەوتوون ئەم هەلومەرجەی بۆ خوڵقاندوون کە ئەوان ببنە دەنگێک، لەو دۆخە خاڵییەشدا ببنە ناوێک. لەبەر ئەوەی وەک ڕەگەز پیاوبوون توانا و ئازادیی سەفەرکردن و چوون بۆ تاراوگەیان ساناتر بووە، توانای کارکردن و خۆبەڕێوەبردنیان زێدەتر بووە، وەک لە ژنێک کە سەرەتا لەچوارچێوەی ماڵ و خێزاندا بۆ چوونە دەرەوەیەکی سادە پێویستی بە ڕێگەپێدانی ئەندامێکی نێرینەی خێزانەکەیان هەیە و دواتر لەناو کۆمەڵگاشدا هەموو نیگا چاودێریکەرەکان ڕوو بە ژنەکەیە و لە نیگاکانیاندا ئەوە بەدی دەکرێت، ‘تۆ چی دەکەیت بە تەنیا، بەبێ نێرینەیەک؟’، هەروەها ژنان بۆ ئەوەی بتوانن کار بکەن و توانا و ئازادیی خۆبەڕێوەبەری بە دەست بخەن، دەبێت سەرەتا بەنێو جەنگێکی ڕۆحی/دەروونی و جەستەییدا بڕۆن، ئەم جەنگەش ڕەنگە هەر کەسێک بە زیندوێتی لێی ڕزگار نەبێت. ئەم ئازادی و دەرفەتەی بە پیاوان بەخشراوە، زۆرترین ڕێگەی بۆ کردوونەتەوە بتوانن پەیوەندی دروست بکەن، بتوانن چەند زمانێکی دیکە بێجگە لە زمانی دایکییان فێر ببن، بتوانن بچنە کۆمەڵگاوە و لە کۆمەڵگا بڕوانن و بزانن چ دیاردەیەک هەیە و چی ڕوو دەدات و چەندین شتی دیکە، کە ژنان بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دەبێت پرسی مان و نەمانیان هەڵبسەنگێنن. ئەگەرچی پیاوانی بازنەی ڕەهەند بە شێوەیەکی تایبەتی و بە هۆکاری شەخسی لەم هەژموونە سوودمەند نەبوون، بەڵکوو لەبەر ئەوەی هەڵگری ڕەگەزی پیاوانە بوون، بەڵام لە نەستیاندا دڵنیاییی ئەوەیان هەیە کە بەشێکیان لەم هەژموونەدا هەیە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لێ دەکەن و ئەم هەژموونە بە پارێزراوی دەهێڵنەوە. بەتایبەتیش لەو کاتەدا کە پرسی جێندەر و پرسی ژن تا ئەندازەیەکی زۆر فەرامۆش دەکەن و لەنێو باسوخواسە کۆمەڵایەتییەکاندا کاڵی دەکەنەوە و دەیخەنە دەرەوەی پرسە کۆمەڵایەتییەکانەوە، یاخود لە هەندێک حاڵەتدا بێدەنگی هەڵدەبژێرن بە بیانووی ئەوەی کە ئەمە کێشەی ژنانە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. کاتێکیش وشیاریی گشتی لە کۆمەڵگادا هەڵدەکشێت و لێرە و لەوێ ڕۆڵی ڕابردوویان لە تەحەدانەکردن و هێشتنەوەی ئەم هەژموونەدا دەخرێتە ژێر پرسیارەوە، یان خۆیان لە پرسیارەکان دەدزنەوە، یاخود لایەن و بنچینەیەکی عیرفانی و ڕەمزی و ڕەوانبێژی بە دەربڕینەکانیان دەبەخشن، ئەمەش دیسان دەریدەخات کە تەحەدداکردنی هەژموونی پیاوانەیی دژ و پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانیانە.

سەرهەڵدانی ڕەهەند لەنێو جەنگ و پاشماوەی جەنگدا

بەر لەوەی هیچ خوێندنەوەیەک بۆ ڕەهەند بکەین، دەبێت لەو ژینگە و سەردەمە بکۆڵینەوە کە ڕەهەندی خوڵقاندووە و تێیدا لەدایکبووە، دواتر ئەو کاریگەرییانە دەرک بکرێن کە لەسەر تاکی ئەو کۆمەڵگایە بەجێ هێڵراون. بە دڵنیاییشەوە ڕۆشنبیران و نووسەرانی ڕەهەندیش دابڕاو نین لەم کاریگەرییانە. لە کاتی هاتنەئارای گۆڤاری ڕەهەندەوە، کۆمەڵگای کوردستانی باشوور دەست و پەنجە لەگەڵ شەڕدا نەرم دەکات. ئەم شەڕە ئەگەرچی بەر لە ڕاپەڕین فۆڕمێکی دیکەی هەبووە، چونکە باشووری کوردستان لە دۆخێکی دیکەی بەرگریکردندا بووە، بەڵام دوای ڕاپەڕین و لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ عەقڵییەتی پیاوسالاری و ناسیۆنالیستی لە پێشوو بەهێزتر دەبێت. ئەگەرچی لە زۆرینەی شەڕەکاندا زۆرترین سەرباز و پێشمەرگەکان پیاوانبوون، ژنانیش بە شێوەی ڕێژەیەکی کەم بەشدارییان هەبووە، ئینجا ئیتر وەک پیشمەرگە، هاوسەری پێشمەرگە و لایەنی خزمەتکردنی پێشمەرگەکان یان هەر جۆرە بەشدارییەکی دیکە بێت. ژنانیش تاڕادەیەک توانیویانە ڕۆڵی پێشمەرگە بگێڕن، بەڵام ناچاری سازشکردن و خۆگونجاندنێکی مەرگئاسایانەش کراون، بۆ ئەوەی لەنێو ئەو چوارچێوە پیاوێتییەدا جێگەیان ببێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بوون بە ژنەپێشمەرگەیەک بێگومان یەکسان نەبووە وەک پێشمەرگەیەکی ئاسایی (پیاوێک).

وەکچۆن زۆرترین قوربانییەکانی دەستدرێژیی سێکسیی ژنانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی کەمیش لە پیاوان لە کاتی جەنگدا بەر ئەم جۆرە لە توندوتیژییە دەکەون. وەک سینتیا کۆکبورن دەڵێت: «ئەو ژنەی لە جەنگدا دەستدرێژی دەکرێتە سەر، وەک ژنێک و وەک کاتێگۆرییەک بۆ شەرمەزارکردن دەستدرێژی دەکرێتە سەر. ئەو پیاوەی کە دەستدرێژی دەکرێتە سەر، وەکوو پیاوێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر بۆ ئەوەی لە کەرامەتی کەم بکرێتەوە و نزم بکرێتەوە بۆ ‘ئاستی ژنێک’ و پیاوێتی و حورمەتی لەکەدار بکرێت»9. ئەگەرچی خودی دۆخی جەنگ بارودۆخێکی پڕ توندوتیژییە، بەڵام توندوتیژییەکی فرەڕەهەندە و توندوتیژی لەسەر بنەمای سێکسیزم و باڵادەستکردنی ڕەگەزی نێر یەکێکە لەو توندوتیژییانە. هەر خۆئامادەکردن و کەوتنە نێو دۆخێکی جەنگەوە بانگەواز بۆ ناسیۆنالیزم و میلیتاریزم هاوشانی پیاوسالاری و توندوتیژیی پیاوێتی چڕتر دەکاتەوە. وەک کۆکبورن ئاماژە بەوە دەکات:

«پەیوەندییە جێندەرییەکان بەقووڵی چڕ دەکرێنەوە بۆ ئەو خەسڵەتانەی کە دەکرێت مرۆڤێکی پێ بکرێت بە سەربازێک و ئامادەیان بکات بۆ شەڕکردن. لە کاتێکدا نەزمی جێندەریی پیاوسالاری لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی دیکە جیاوازە، بەڵام بەپێی کات گەشەی پێ دەدرێت و ڕۆڵ و چۆنیەتیی بوونی کوڕان و پیاوان دیاری دەکرێت، بەوەی کە کێبڕکێکەر بن، ئامادەی شەڕ بن، لەڕووی جەستەییەوە بەهێز بن، بەتوانا و جورئەت بن. بەرزەفڕ بن. بەڵام ئەم چۆنایەتییانە خۆیان، تەنانەت لە ‘ساتی ئاشتی’دا هەر بە لای پیاواندا دەکشێنەوە، ئەوەی کۆمەڵگا بەرەو جەنگ لار دەکاتەوە، بریتییە لە سروشتی دووانەدژ و تەواوکاری پەیوەندیی جێندەری کە تێیدا ڕەگەزەکان بە جۆرێک تایبەتمەند دەکرێن کە هەر یەکێکیان خاوەن نیوەی ئاستی مرۆییی چۆنایەتییەکان بێت. نێرەکان وەک پارێزەر، بەرگریکار ڕێک دەخرێن، مێیەکان (و لاوان) وەک بەرگریلێکراوان و پارێزگاریلێکراوان دادەنرێن. لە هەمان کاتدا، پیاوان وەک بەکارهێنەرانی ئامرازی زەبر و زەنگ و ژنان وەک قوربانییە ‘سروشتیی’یەکان سەقامگیر دەکرێن. لە نەزمێکی وەهای جێندەریدا، دەکرێت جەنگ وەک بەدیهێنانی چارەنووسە بەجێندەرکراوەکان ببینرێت»10.

ئەم توندوتیژییە پیاوانەیییەی لە جەنگدا بەدی دێت و ئەم بەردەوام دروستکردنەوەیەی پیاوێتییە ژنان دەخاتە دۆخێکەوە کە هەتا لە کاتی ئاشتیشدا هێشتا خۆیان لەنێو ناوچەی شەڕدا ببیننەوە، هێشتا شەڕێک دەست و یەخەیانی گرتبێت و هەست بە ئارامی و ئاساییش نەکەن، چونکە ئەم توندوتیژییە چیتر وەک ڕاهێنانێکی سەربازی و پەیوەست بەو دۆخی شەڕە نامێنێتەوە، بەڵکوو کاریگەریی خۆی بەڕاستەوخۆیی لەسەر کاراکتەر و عەقڵییەتی ‘پیاوان’ جێدەهێڵێت و بە ناوەکی دەبێت، دوای جەنگیش ئەم توندوتیژییە لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ نێو ژیانی ئاسایییان دەگوازرێتەوە بۆ نێو چوارچێوەی خێزان و هەموو بوارەکانی کۆمەڵگا. تاکی کورد لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو و بەبێ بوونی زەمینێک لەژێر پێدا خۆی دەبینێتەوە، هاودەمیش دۆخی شەڕ و گەشەی ئەو توندوتیژییانە ئەم دۆخە ئاڵۆزتر و ئەستەمتر دەکەن. هەر تاکێک خۆی لەنێو چەقی شەڕێکی دەروونی و جەستەییدا دەبینێتەوە، لە سیستەمێکدا کە جۆرێک لە ‘پیاوێتی’ زەق دەکاتەوە و بەردەوام بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر خۆراکی پێ دەدرێت و بەرهەم دەهێنرێتەوە. ئەم پیاوێتییە ڕەقە، توندوتیژە، بکوژە، دژەمرۆڤە، دژی هەر ڕەگەزێکە کە لە دووانەی ‘پیاو و ژن’ جێی نەبێتەوە و یان هیرارکی (قوچەکێتی) “پیاو ئینجا ژن”ی قەبووڵ نەبێت، دژی هاوڕەگەزخوازەکان و هەموو خواست و حەزێکی جینسییە کە لە هێترۆنۆرماڵیتیی باوکسالارانەدا جێگای نابێتەوە، دژی هەر جووڵەیەکە بۆ ئازادی و یەکسانی، چونکە پێی وایە، ئەگەر ئەم خەسڵەتانەی تێدا نەبێت، ئەوا ڕەنگە لە ‘پیاوێتی’ بکەوێت و ئەو ‘پیاوێتی’یەی لەدەست دەربهێنن. بێل هوکس ئاماژە بەوە دەکات، ئەم کولتوورە پیاوان بۆ قبوڵکردنی جەنگ ئامادە دەکات، بۆ ئەمەش پێویست دەکات تێڕوانینە پیاوسالارییەکان تێیاندا بچێنرێت و پێیان وابێت، ئەوە سروشتی پیاوانە بکوژ بن و چێژ لە کوشتن ببینن117. ئەم هەژموونە پیاوێتییە ئەوەندە زاڵە کە ڕۆژانە نەک تەنها بەرامبەر بە ژنان، بەڵکوو بەرامبەر بەو پیاوانەش کە خۆیان بە پێوەرەکانی ئەوان ناپێون و خۆیان لەو چوارچێوەدا پێناسە ناکەن، بە شێوازی جیاواز توندوتیژی دەنوێنێت. کوردستان لەو دۆخەدا خۆی دەبینێتەوە، کە پیاوێتییەک دروست کراوە و بەردەوام دروست دەکرێتەوە بۆ جەنگ، هەتا لە نەبوونی جەنگیشدا ئەم پیاوێتییە بەردەوامی پێ دەدرێت و دەبێتە هەژموونێک و خۆی پەلکێش دەکات بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستەی کۆمەڵگا و بە بواری ڕۆشنبیریشەوە.

ڕەهەند وەک گۆڤارێک و هەوڵێک، کە دەیەوێت لەو دۆخەدا زەمینەیەکی دیکە بۆ کارکردن و خوێندنەوە بدۆزێتەوە، وەکچۆن لە زۆرینەی ژمارەکانی ڕەهەنددا پرسی شەڕی ناوخۆ و سیاسەتی ئەو حیزبە کوردییانە بەشێکی سەرەکیی گۆڤارەکەیان گرتووە. بەڵام لێرەدا تەنها هەبوون و هەوڵەکە جێی سەرنج نییە، بەڵکوو ڕۆڵی ئەو ڕۆشنبیرانەی لەو بازنەیەدا کارییان کردووە و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگا و بەجێهێشتنی شوێنپێیان، شتێکە دەبێت بخوێندرێتەوە، کە چۆن و چ کاریگەرییەکیان هەبووە بۆ ئێستا و ڕەنگە داهاتووش. وەلید عومەر لە خوێندنەوەکانیدا بۆ ڕەهەند دەنووسێت: «پاش دوو دەیە زیاتر، ڕەهەند دەبێتە «ڕەهەند». هەمیشە کەمێک درەنگتر تێدەگەین چى ڕووی داوە. بە مانایەکى تر، لە کۆدا و بە چاوێکى گشتبینانەوە تێدەگەین چ ڕووی داوە»12. ئەگەرچی ئەم ڕستەیە وەک ستایشێک بۆ بازنەی ڕۆشنبیرانی ڕەهەند بەکار هاتووە، بەڵام دەکرێت لە سیاقی خۆی دەربهێنرێت و بۆ مەبەستی پێچەوانەی خودی نووسەری ئەم ڕستەیە بەکار بهێنرێت، نەک تەنها بە فۆکۆس خستنە سەر ڕەهەند، بەڵکوو چاوێک بگێرین بە کۆمەڵگا و ئەو بازنەیەی کە تێیدا ڕەهەند پەرش بووە. دوای بیست و شەش ساڵ لە دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕەهەند، کاری نووسین و وەرگێڕان و چەندین کاری دیکەی نووسەرانی بازنەی ڕەهەند لە بواری ڕۆشنبیریدا، کوردستان لە دۆخێکی سەیر و سەمەرەدا خۆی دەبینێتەوە، بازنەی ڕۆشنبیری جۆرە حاڵەتێکی ‘قۆرخکاری’ بەخۆیەوە گرتووە و پرسی ژن و ڕۆڵی ژنیش لەم نێوەندەدا بە هەمان شێوەی کۆی کۆمەڵگا لە حاڵەتێکی تاڕادەیەک ناچالاکدا خۆی دەبینێتەوە. بازنەی ڕۆشنبیریش بەدەر نییە لە توندوتیژییە جۆراوجۆرەکانی نێو کۆمەڵگا، هەر لە فۆڕمی سێکسیزم و بەرهەمهێنانییەوە لە ڕێگەی تیۆریزەکردن و داتاشینی خەسڵەتی پێوەهەڵواسراو بۆ ژن تاکوو توندوتیژییە ڕاستەوخۆکان و دەستدرێژی. لە شەڕی پیاوانەی ڕۆشنبیرانەوە ئەم توندوتیژییە بەڕوونی دەبینین، کە بۆ تێکشکاندن و داماڵینی کەسی بەرامبەریان چەندین شێوازی جۆراوجۆریان بەکار هێناوە، هەر لە جنێودانی ڕاستەوخۆە بگرە تا داتاشین و بونیادنانی فۆڕمی جیاوازی جنێوی پیاوانەی ڕۆشنبیران. ئەم شێوەیەی جەنگ لەدوای وەستانی گۆڤاری ڕەهەند و بەناو ‘ڕەخنەکانیان’ لە یەکتری باشتر درێژەی کێشا بۆ نێو ئەو کەس و لاوانەی دەیانویست بێنە نێو ئەو بازنەیەوە. بلیتی هاتنە نێو ئەو بازنەیەش پیادەکردنی ئەم زمانە شەڕانگێزی و پڕ جنێوە بوو. یەکێکیش لە خەسڵەتەکانی پیاوانەیی، بریتییە لەو زمانە شەڕانگێز، توندوتیژ و هێرشبەرەی خەسڵەت بە ڕوانینەکانیان دەدات.

ڕێگا و تاکتیک و ستراتیژەکانی دیکەی وەدەرنان زۆرن، لە بەسروشتیکردنی نەزمی مێژوویییەوە بۆ بەئەبەدییکردنی هەڕەمییەت و قووچەکێتی، لەوانە تا ئێستاش بواری ڕۆشنبیریی کوردی پڕاوپڕە لە تیۆریزەکردنی نایەکسانییە جێندەرییەکان و بەکەمترکردن و دەرکردنی ژنان لە هەرێمەکانی کارکردنی زەینی و فیکری. بۆ نموونە لە ئەرگومێنت و بەڵگەی فەیلەسووفانەوە تا دەگاتە هێنانەوەی بەڵگەی دەروونشیکاران بۆ وەدەرنانی زیاتر و زیاتری ژنان، وەک بڵێیت سەرکوتکردنی هەزاران ساڵەی ژن و بەپاشکۆکردنی بەس نەبێت، ئێستا دەبێت فەلسەفە و دەروونشیکارییش پشتیوانیی لەم سەرکوتکردنەدا بکات. ئەگەر تێبینی بکەین دەبینین زۆربەی زۆری ڕۆشنبیران، فەلسەفەکاران و چالاکوانانی بواری دەروونشیکاری بەگشتی کاریگەرن بەو فەیلەسووف، بیرمەند و دەروونشیکارانەی لە تێزەکانیاندا دژە-ژنیی قووڵ ڕەنگی داوەتەوە. کێ هەیە حەزی لە فەلسەفە بێت و بەردەوام قسەی شۆپنهاوەر دژ بە ژن لەسەر زمانی نەبێت؟ کێ هەیە ڕۆژانە بە تیۆری سیگموند فرۆید ژن بە کەم و کەم عەقڵ نەگرێت؟ وەک چۆن بەڵگەی ئاییندارە دژە-ژنەکان ئەوەیە کە هیچ پێغەمبەرێک لەناو ژناندا هەڵنەکەوتووە، هەمان بەڵگە و ئەرگومێنتی ئاییندارەکان لە بواری ڕۆشنبیرییشدا ڕەنگی داوەتەوە، کە وا پیشانی بدەن کۆی مێژووی فیکر و فەلسەفە بەس پیاو تێیدا بەشدار بووە. ڕۆڵی ژنانی بیرمەند، فەیلەسووف، چالاکوان و تەنانەت دەروونشیکاریش پشتگوێ دەخەن.

لە کوردستان دەرفەتەکان و شوێنەکان بۆ کارکردن لەم بوارەدا بە شێوەیەکی بەرچاو مۆنۆپۆلکراوە، بە دەستی کۆمەڵێک نووسەر و وەرگێڕ، کە بەشێکی زۆریان دوور یان نزیک لەو بازنەی ڕەهەندەدا کارییان کردووە. من نامەوێت ڕەهەند لە یەکتر جیا بکەمەوە و هەر نووسەرە بەجیا بخوێنمەوە، بەو جۆرەی بەختیار عەلی لە دیمانەکەیدا لەگەڵ ژنەفتن دەڵێت: «بۆ من ئەو کات و ئێستاش، ڕەهەند گۆڤارێک بوو، مرۆڤ دەبێت وتارەکانی وەک وتاری نووسەرانی جیا تەماشا بکات. جگە لە کۆمەڵێک هەڵوێستی گشتی و سیفاتی گشتی، شتێک نییە نووسینەکان و نووسەرەکانی ڕەهەند پێکەوە گرێ بداتەوە»13. ئەم جۆرە لە جیاکردنەوەیە خۆلادانە لەو دەرەنجام و واقیعەی ئێستا لەنێو بواری نووسین و ڕۆشنبیریی کوردی لە باشووردا بوونی هەیە. خۆلادانە لەو پێکەوە کارکردن و ئەو ئاڕاستەیەی بەیەکەوە هەژموونی دروست کردووە. دەکرێت ئەم هەژموونە بەڕاستەوخۆیی بەختیار عەلی یاخود مەریوان وریا قانیع یان هەر نووسەرێکی دیکەی نێو ئەو بازنەیە، بەشدارییان تێدا نەبووبێت و یان نەبێت، بەڵام ئەم هەژموونە، ئەم مۆنۆپۆلەیە کە ئێستا باڵادەستە بەرهەمی بەشێکی زۆری ئەو ئاڕاستەی سیاسییەیە کە ئەم نووسەرانەی تێدا کۆ بووەتەوە. ڕەنگە ئەم وەڵامەی ئاودرێ لۆرد لە ساڵی ١٩٨٢دا باشترین وەڵامێک بێت بۆ ئەم خۆلادانە: «هیچ شتێک بە ناوی خەباتێکی تاقانە بوونی نییە، چونکە ئێمە لە ژیانێکی دابڕاو و تەرکی لە یەکتریدا ناژین»14.

بەڵێ بێگومان دەبێت ئەو واقیعییەتە قبوڵ بکەین کە نووسەرانی بازنەی ڕەهەند دانیپێدادەنێن، کە نووسین و ئاڕاستە فیکرییەکانیان جیاوازی هەبووە و هەیە، کۆی گۆڤارەکەش ئامانج و فیکرێکی یەکگرتووی نەبووە، تا نووسەران بتوانن لەژێر چەتری ئەم فیکرەدا کۆ ببنەوە، ئەم پەرتەوازەیییەی بەختیار عەلی وەک خۆجیاکردنەوەیەک و خۆلادانێک باسی دەکات، هەمان ئەو پەرتەوازییە فیکرییەیە کە ئێستا لە کوردستاندا ڕێ دەکات، کە نووسەر یان وەرگێڕ بەبێ بوونی فیکرێکی دامەزراو و بونیادی هەر شتێک گۆ دەکەن، چونکە پێیان جوانترە وەک لەوەی ئامانجێک بۆ گواستنەوە و گوتنەوەی گوتارێک هەبێت. هەر ئەمەش وای کردووە زۆرێک لە نووسەران و وەرگێڕانی ژێر ئەو هەژموونە بێئاگایانە یان ئاگایانە چەندین گوتاری دژە-ژنی، دژەژیان، دژەئومێد بڵێنەوە، هاودەمیش لە گوتاری دیکەدا هەر خۆیان خۆیان ڕەت بکەنەوە.

لە کوردستان و لەناو بواری ڕۆشنبیریدا ئازادیی خۆ-دەربڕین تەنها ئەو کاتە هەیە و جێی دەبێتەوە کە خزمەت بە گوتاری باڵادەستی پێشوو بکات

بێگومان بوونی گۆڤارێک، توانینی نووسین لە دۆخێکدا کە جەنگ هێشتا بە شێوازی جۆراوجۆر و لە سوبیێکت داماڵڕابوونی تاکەکان بەردەوامە، جۆرە ئیمتیازێکە، بەڵام تا ئێستاش دەست بەسەرداگرتن و قۆرغکردن، ڕێگەنەدان بە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەشێکی دانەبڕاون لەو هەژموونە باڵادەستییە. بە دڵنیایییەوە ڕەنگە کەسانێک بڵێن، «شتێکی لەم چەشنە بوونی نییە و هەموو کەسێک ئازادە چۆن دەیەوێت بەشدار لەو پڕۆسەیەدا بێت»، بەڵام کاتێک دەبینین زۆرینەی دەزگاکان [بە هەر ئاڕاستەیەکی سیاسی و فیکری لە ڕاستەوە بۆ چەپ و لە ئیسلامییەوە تا عەلمانی]، زۆرینەی ناوەندەکانی ڕۆشنبیری بەردەوام خەریکی درێژەپێدان، دووبارەبوونەوە و بەرگریکردنی سەرسەختی ئەم بەشەی ڕۆشنبیرانەن، هاوکاتیش تەنها ڕێگە بەو کەسە نوێیانە دەدرێت، کە سەرەتا پەڕەیەکی تەئیدی و پاسپۆرتی چوونە ژوورەوەیان لەو ڕۆشنبیرانەوە دەست دەکەوێت. هەر ئەمەش وای کردووە شەپۆلێک(هەژموونێک) دروست ببێت، ئامادە بێت بە هەموو شێوەیەک بکەوێتە دژایەتیکردن [هەندێکجاریش بەپێی بنەمای سێکسیزم] و دواتر بەزۆر پشتگوێخستنی ئەو دەنگە نوێیانەی سەر بەو ئاڕاستەیە نین. بەو مانایە لە کوردستان و لەناو بواری ڕۆشنبیریدا ئازادیی خۆ-دەربڕین تەنها ئەو کاتە هەیە و جێی دەبێتەوە کە خزمەت بە گوتاری باڵادەستی پێشوو بکات. ئەوە ڕاست نییە کە دەگوترێت هەمووان ئازادن چی دەڵێن، ئازادیی دەربڕین ئەو کاتە مانای هەیە کە دەرفەتی گەیاندنی بیروڕا بۆ بواری گشتی بۆ هەمووان وەک یەک بێت. نەک ئەوەی یەکێک خاوەن کۆی دەزگاکانی بەرهەمهێنانی ڕۆشنبیری بێت، و یەکێکی دیکەش هیچ دەزگایەکی خۆ-گەیاندنی نەبێت، بێگومان ئەم دۆخە تەواو نائازاد و نایەکسانە. هەمیشە ئایدیا و بیرۆکەی ئەوانە دەگاتە کۆمەڵگا کە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خۆ-گەیاندنیان لەبەردەستە. ژنان و لاوانی نوێ بەتەواوی لە دەرەوەی ئەم دەزگایانەوەن.

لەگەڵ ئەمانەشدا پرسی ژن و ڕۆڵی ژنان دیارترین مەسەلەیەکە کە بەتەواوی فەرامۆش کراوە. ئەگەرچی من لەگەڵ یەکسانی لەڕووی چەندێتییەوە نیم بەڵکوو چۆنیەتیی بەشداری و ڕۆڵی ژن لەو بوارەدا، بەڵام دەبینین لە هەردوو لایەنەکەدا ڕۆڵی ژن لە نزمترین ئاستدایە، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک هۆکارەکەی بۆ تەنیا ئارەزوو و خواستی تایبەتیی تاک یان ژن ناگەڕێتەوە، بەڵکوو ئەوە دەردەخات کە دوای چارەکە سەدەیەک ئەو بوارە بە پەرژینێکی ئاسنینی پیاوێتی/باوکسالاری تەنراوە و ڕێگە بە هاتن و دەرچوون لەو بازنەیەدا نادات. بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام چەند چەمکێکی لاستیکیی ناڕوونی وەک مرۆڤ، مرۆڤایەتی بەکار دەهێنرێت، بۆ خۆدەربازکردن لە ڕابردوو. ئەگەر خۆمان لە نەزانیی مێژوویی نەدەین، دەزانین مرۆڤایەتییش جۆری زۆرە، هۆلۆکۆست، مێژووی کۆلۆنیالیزم بەشێکی دیارن لەو مرۆڤایەتییەی کە ناوی دەهێنرێت. نەخوێندنەوەی پرسی جێندەر و باسکردنی مرۆڤ هەمان ئەو کەرەستەیەیە کە بەختیار عەلی بەکاری دەهێنێت، تا غیاب و بێواربوونی بیرکردنەوەی خۆی لەسەر ئەم پرسە بشارێتەوە، هەمان پڕۆسەی خۆشاردنەوەیە لە پشت ئەوی دیکەدا.15 بەختیار عەلی دەڵێت «هەموو قسەکردنێک لەسەر کێشەی ئازادی، عەشق، پەتریارکییەت، فاشیزم، عەقڵی خورافی…هتد قسەکردنە لەسەر ژنیش»16 بە دڵنیایییەوە قسەکردن لەسەر ئەو دیاردە ناوبراوانەی نووسەر باسیان دەکات قسەکردن نییە لەسەر ژن و پرسی جێندەر. لێرەدا پرسە گرنگەکە ئەوەیە کێ ئازادی بۆ کێ دەوێت؟ کێ دەربارەی فاشیزم دەدوێت (هیتلەر و مۆسۆلینیش دەربارەی فاشیزم دوواون)؟ و بۆچی و چۆن؟ بە هەمان شێوەش ئەو سێکسیزمەی لە زمان و نووسیندا (لەنێو ئەدەبیاتی ئەو چەند ساڵەی دوای ڕاپەڕیندا) برەوی پێدراوە هەمان ئەو نزمڕوانینەیە لە ڕەگەزێک بەرامبەر ڕەگەزێکی دیکە، داتاشینی کۆمەڵێک خەسڵەتە بۆ ژن. کەواتە بەتەنها دووان لەسەر کۆمەڵێک کاتێگۆری بەبێ جەختکردنەوە لەسەر خودی پەیوەندییەکە و دەستنیشان-نەکردنێکی دەقیق، نامانگەیەنێت بە هیچ شوێنێک بێجگە لە سووانەوە و دووبارەبوونەوە.

ئەمەش لێرەدا مەبەست لە تەنها دیاریکردنی چاکە و خراپە نییە، بەڵکوو پێگەیشتنی عەقڵی نووسەر و قوڵبوونەوەی و هەڵوێست دیاریکردنییەتی. وەک ئارنۆ گرون دەڵێت: «ئێمە لەگەڵ دوژمنی واقیعییدا شەڕ ناکەین، بەڵکوو لەگەڵ دوژمنێکی وەهمیدا دەکەوینە جەنگەوە»17. جەنگی ڕەهەندییەکانیش جەنگێک نییە لەگەڵ دوژمنێکی واقیعیدا، کە ڕۆژ دوای ڕۆژ ژن جینۆساید دەکات و مرۆڤ بەرەو کۆنەپەرستی و خەیاڵات و دونیای نائومێدی دەبات، بەڵکوو جەنگێکە کە لە خەیاڵی خۆیاندا دروستیان کردووە، خەسڵەتی ئەم جۆرە دوژمنایەتییەش دەرکنەکردنی دژیەکییەکانیانە و تێنەگەیشتن و نەبینینی ڕق بەرامبەر بە ئەوی دیکە، کە بووەتە پێکهاتەیەکی بیرکردنەوەکانیان.

ڕۆڵی ڕۆشنبیر و سیاسەت

کاتێک هزری ڕاستڕەوی لە گەشەی بەردەوامدایە، کاتێک کۆمەڵگا لە دابەشبوونی بەردەوام و گەشەی بەردەوامی چینایەتییدایە، کاتێک نایەکسانی لە چەندین فۆڕمی جۆراوجۆردا زەق دەبێتەوە و چەندین فۆڕمی جیاوازی توندوتیژیی بەرهەم دێت، …هتد ئایا ڕۆڵی ڕۆشنبیران چییە؟

لە دوای ڕووخانی سۆڤێت و کۆتاییی جەنگی سارد، سیاسەتی نیولیبڕالیزم شەڕی دژە-کۆمۆنیستبوون بەردەوامی پێ دەدات و هەموو دەربارەی دوژمنێکی وەهمی (کۆمۆنیزم) دەدوێن کە ئێستا نەبوونی هەیە و نە باڵادەستە، وەک مێژوونووسی ئیتاڵی-فەڕەنسی ئێنزۆ تراڤێرزۆ دەڵێت: «وەک زۆر شیکەرەوە بە سەرسامییەکی گەورەوە تێبینییان کردووە، کەوتنی یەکێتیی سۆڤێت و کۆتاییی جەنگی سارد نەبووە هۆی ڕووکردنێکی زیاتر ‘بابەتی’ و کەمتر حەماسی و ئایدیۆلۆژی بۆ مێژووی سەدەی بیست، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ئەوەی هەبوو شەپۆلێکی نوێی دژە-کۆمۆنیزم بوو: شەڕێکی ‘میلیتانت’ی دژە کۆمۆنیزم، ئەگەرچی زۆر پارادۆکسیکەڵتر و دژبەرتریش ئەوەیە کە دوژمنەکە[کۆمۆنیزم]ی ئەم شەپۆلە [دژەکۆمۆنیستییە] ئێستا بوونی نەماوە»18. لە کاتێکدا لەو سەروبەندەی بازنەی ڕەهەند سەری هەڵدا، لە کوردستان نە کۆمۆنیزم حوکمی دەکرد و نە ڕەوتە مارکسیستییەکانیش کۆنتڕۆڵی بەرهەمهێنانی ڕۆشنبیرییان بەدەستەوە بوو، کەچی خاڵی دەستپێکی فیکریی ئەو ڕۆشنبیرانە ڕەتکردنەوەی مارکسیزم بوو، وەک بڵێیت ئەوە مارکس و لینین بوون جەنگی نێوان پارتی و یەکێتییان بەڕێوە دەبرد، شەڕیان لەسەر داهاتی خاڵە سنوورییەکان دەکرد، ئەنگڵس و گرامشی بوون پەرەیان بە فیکری خێڵ و خورافە دەدا. لەبەر ئەوە ڕۆشنبیرانی بازنەی ڕەهەندیش دابڕاو نین لەم ئاڕاستە سیاسییە حەماسییەی دوای جەنگی سارد کە نیۆلیبراڵیزم فووی بە کەڕەناکەیدا دەکرد. ئەوانیش هاوشێوەی گوتاری باڵادەستی نیۆلیبرالیزم دەکەونە دژایەتیی بەردەوامی مارکسیزم و دروستکردنی دوژمنێکی وەهمی. ئەگەرچی دوژمنە واقیعییەکان و بەرجەستەیییەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا (باشوور) لە لوتکەدان، بەڵام بەهۆی پشتیوانیکردن و ڕەخساندنی سەکۆ بۆ ڕۆشنبیران ڕوویان لەو دوژمنانە وەردەگێڕن و بەدوای دوژمنە وەهمییەکەیان بەردەوامی بە گۆڤارەکەیان دەدەن. کاڕڵ مارکس لە یانزە تێزەکەیدا دەربارەی فۆیەرباخ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوەی گرنگە جیهان بگۆڕین نەک تەنها ڕاڤەی بکەین. لەگەڵ بە دوژمن-ناساندنی مارکسیزمدا ئەم هەڵوێست و ئەم لێکدانەوەیش وردە وردە بەرەو دواوە پاشەکشە دەکات و ڕۆشنبیران خواست بۆ گۆڕانکاری لەدەست دەدەن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕاڤەکردن. ڕەنگە ئەمەش بەپێی ڕاڤە و تیۆرە پاش-بونیادگەرییەکانی میشێل فوکۆ بۆ ڕۆشنبیران لە کتێبی “ڕاڤەکاری دەسەڵات”دا 19.جۆرێک لە هەستکردن بێت بەوەی کە چیتر کەس پێویستی پێیان نییە، چونکە ڕۆشنبیران توانای گفتوگۆکردنیان کەمتر دەبێتەوە و دەکەونە دەرەوەی دەسەڵاتی گوتارەوە. بۆ فوکۆ دەرکردنی ئەم دەسەڵاتە گرنگی خۆی هەیە، کە چۆن بەنێو سوبیێکتدا ڕۆ دەچێت و بێدەسەڵاتیی سوبیێکەتەکە دەخاتە ڕوو.

لە کاتێکدا هەر نووسین و هەر بەرهەمێکی فیکری بەشێکە لە ئەنجامدانی سیاسەت، هێنانەوەی بەهانە بۆ ئەوەی کە «ڕۆشنبیر دەبێت داهێنەر و بەرهەمهێنەری فیکر بێت، وەک لەوەی هەڵوێستی ڕوون و سیاسی هەبێت»20، ڕەتکردنەوەیەکی سەرتاپای خودی نووسەر خۆیەتی وەک سوبیێکتێکی گفتوگۆکەر و سیاسی، لە هەمان کاتیشدا دانپێدانان بەو بێدەسەڵاتییەیە کە نووسەر وەک سوبیێکتێک تێیکەوتووە و ناتوانێت هەڵوێستە بکات. ڕۆشنبیران ناکرێت چاوییان لەگەڵ شەپۆلی کوێرییدا ببەستن، بەڵکوو دەبێت ئاماژە بە ڕێگەی نوێ بکەن، دەرفەت و ڕاستی بخەنە بەردەست. بۆ ئەمەش پێویست دەکات بێنە نێو مەیدانی سیاسەت و کۆمەڵگاوە. ڕۆشنبیران بەرپرسیارێتییان هەیە و دەبێت ئەمەش بسەلمێنن و نابێت ئەم بەرپرسیارێتییەش بۆ ‘سیاسەتمەداران’ جێبهێڵن، بەڵکوو خۆشیان بەشداری سیاسییان هەبێت، بەبێ بوون بە ‘چالاکوانێکی سیاسی‘. بەشداری سیاسییش لێرەدا بەو مانایە نایەت، ببن بە ئاڵاهەڵگر و گوتارخوێنیی سیاسەتمەداران و بچنە نێو بانگەوازی هەڵبژاردنەکانەوە (وەکچۆن بەشێک لە نووسەرانی بازنەی ڕەهەند ئەم کارەیان کردووە)، بەڵکوو بەشداریی سیاسیی بە مانای خۆ تەرخانکردن دێت، بەتایبەتیش لە کاتێکدا کە خەریکە وەرچەرخانێکی سیاسی-کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات، ڕۆشنبیران چیتر تەنها نەڕوانن، بەڵکوو شێواوی و ئاڵۆزییەکان ڕوون بکەنەوە و دەروویەک بکەنەوە، نەک بە تایبەتی لەو دۆخانەدا پرسەکان ئاڵۆزتر بکەن، بانگەواز بۆ بێهیوابوون و نا-سیاسییبوون بکەن. خۆیان دوور بگرن لە سیاسەت، سیاسەت بە شتێک کە بەهای قسەلەسەرکردنی نییە بخەمڵێنن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە ناو دام و دەزگا و دەست و پێوەندەکانی دەسەڵاتی باڵادەستدا بەبێ کێشە کار بکەن. ئەم جۆرە خۆدوورگرتنە لە سیاسەت لە ڕاستیدا هیچ شتێک نییە بێجگە لە پاراستنی دەسەڵاتی باڵادەست و خزمەتکردنەوەی نوخبەیەک. ڕۆشنبیر دەبێت بتوانێت لە دۆخە پڕ کێشمەکێشمەکاندا هەنگاوێک بڕواتە دواوە و ناکۆکییەکە هەڵبسەنگێنێت و ئەوە ڕوون بکاتەوە کە چۆن دروست بووە، نەک تەنها لایەنگر یان دژبوون، ئەگەرچی لایەنگری یاخود دژایەتیش لێرەدا پرسە سەرەکییەکە نییە، بەڵکوو هەنگاوێک چوونە دواوە و پرسین لەوەی کە لە پێناو چی ئەم ناکۆکییانە؟

ئەو بیرۆکەیەی دەڵێت ڕۆشنبیر خاوەن بەرپرسیارێتی نییە، ڕیشەیەکی قووڵی ئایدیۆلۆژی لە بازاڕدا هەیە. ڕۆشنبیر لەگەڵ سەرهەڵدانی بازاڕی مۆدێرندا، لە نووسەربوون دەکەوێت و دەبێتە میرزا. وەک واڵتەر بنیامین بەوردی لە کتێبی «پڕۆژەی پاساژەکان»دا ئاماژەی پێ کردووە، نووسەر دەبێتە کرێگرتەی ناو پاساژ و مۆڵە تازەکان و هاوشێوەی ڕیکلامچییانی کاڵا تازەکانی ناو مۆڵە شووشەیییەکان، نووسەرانیش دەبنە کرێگرتەی ئەم دۆخ و نەزمە نوێیە و لە بەرانبەردا بانگەواز بۆ نەزمێکی ناسیاسی و سەرگەرمیی ڕووت دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش مووچە وەردەگرن و لەم ڕووەوە ڕۆڵی میرزا دەگێڕن21. یاخود بەو شێوەیەی زیگفرید کراکاوەر لە وتارێکی کورتیدا بە ناوی «دەربارەی نووسەر» (١٩٣١) ئاماژەی پێ کردووە، لە سەردەمە قەیرانییەکاندا، یاخود ئەو سەردەمانەی هەلومەرجی ئابووری و کۆمەڵایەتی فشاری زۆر دروست دەکات، شوێن و ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران گۆڕانی بەسەردا دێت. نووسەران زیاتر لە جاران لەناو نەزمی دەسەڵاتی سەرمایە و داراییدا زیاتر دەبنە پاشکۆی ئاڵوگۆڕی سەرمایە: «شانسەكانی ڕادەربڕینی ئازادانەى بیروباوەڕی ڕۆژنامەوانی لە چاپەمەنیی ئەمڕۆی بۆرژوازیدا بەگشتی زۆر سنووردارترن لەوەى لەژێر حاكمییەتی سەربازیی ئیمپراتۆریەتدا بوون. بەبێ هۆ نییە كە ئەو چاپەمەنییەى وابەستەی سەرمایەیە ئاراستەیەكی ڕوولەگەشە بەرەو بێلایەنی پیشان دەدات، فەزایەكی گەورەتر و زیاتر بۆ زانیاری دەكاتەوە تا لێكدانەوە، جارێ با باسی ڕەخنەی بنچینەیی هەر نەكەین. لە كاتێكدا كە قەیرانی ئابووری بە قەیرانی سەرجەمی سیستەمەكە، ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەكی دەگمەن بە جۆرێكی دیكە و بە پێچەوانە مامەڵە دەكات»22. کراکاوەر پێی وایە دەرکەوتنی ئەم تایپە تازەیەی نووسەر کە وا دەردەکەوێت ئازاد بێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەراورد بە سیستەمە دیکتاتۆرییەکان، زۆر پاشکۆتر و نائازادتر و زیاتر وابەستەی خولانەوەی سەرمایە و پارەیە، خۆی لە فۆرمی بانگەشەکردن بۆ «بێلایەنی»دا دەبینێتەوە. ئازادبوون، یان ئازادیی نووسەر، تەنها لە فۆرمی «بێلایەنبوون»دا ڕێگەی پێ دەدرێت. بێلایەنی لە پرسە قەیرانییەکان، کێشەی ژنان، سێکسیزم، کێشەی پاتریارکی، باوکسالاری، دژە-ژنی و سەرکوتکردنی زیاتری گروپە ژێردەستەکان، خۆدزینەوەیە لە هەبوونی بەرپرسیارێتی. واتا بۆ ئەوەی نووسەران نەکەونە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی سامان و دارایی، واتا ئەو دەسەڵاتەی پشتیوانی داراییی دەزگاکانی بەرهەمهێنانی ڕۆشنبیری دەکات کە هەر ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانە خۆیان مۆنۆپۆلی دەکەن، باشترین هەرێم و بێوەیترین ناوچەی کۆچکردن، کۆچە بۆ نێو «پاشایەتیی بێلایەنی» و لەوێوە ڕۆڵی ڕیتۆریک و ڕەوانبێژی شوێنی ئایدیا و بیرۆکە دەگرێتەوە، سەرگەرمی شوێنی سیاسەت و پیاهەڵدان و ستایشکردن شوێنی ڕەخنە و دژە-شۆڕشگێڕبوون شوێنی شۆڕشگێڕبوون دەگرێتەوە، بەڵام شۆڕشگێڕبوون ڕەوانبێژی و ڕیتۆریکی خۆی لەناو کۆمەڵێک دەستەواژەی ئێستاتیکیدا دەردەخات تا «ویژدانی ئازارچەشتوو»ی نووسەرانی «بێلایەن» ساڕێژ بکات. ڕۆشنبیران و نووسەرانی ئەم تایپە نوێیە، نەک لە بەرانبەر مۆدێلە باڵادەستەکانی دەسەڵاتدا، بەڵکوو زیاتر دژ بە گروپە ژێردەستەکان دەدوێن و دەبنە شۆڕشگێڕ، لە بەرانبەر بە شۆڕشگێڕانی ڕاستەقینەدا، بەرانبەر بە لاوان و بە ژنان کە دەیانەوێت دەستکاری ڕادیکاڵی کۆمەڵگا و نەزمی باڵادەست بکەن، ئەو ڕۆشنبیرانە دەبنەوە کۆنزەرڤاتیڤ و پارێزەری نەزمەکە. کاڕڵ مارکس لە وتارێکی ١٥ی دیسێمبەری ١٨٤٨دا کە بۆ «نۆیە ڕاینیشە تسایتونگ» نووسیویەتی و باس لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی چینی ناوەڕاستی ئەڵمانی دەکات کە پێشتر لەو سەردەمەی شۆڕش بەرۆکی ئەڵمانیای نەگرتبوو، خۆیان بە نووسەرانی ڕادیکاڵ دەردەخست بەڵام کاتێک شۆڕش لە دەرگای ئەڵمانیای دا، بەتەواوی بوونە دژە-شۆڕشگێڕ، بەم جۆرە دەدوێت و دەڵێت ئەم توێژە:

«بەبێ باوەڕبوون بە خۆی، بەبێ باوەڕبوون بە خەڵک، بۆڵەبۆڵ بەسەر ئەوانەی سەرەوەدا دەکات، لەوانەی خوارەوە تۆقیوە، ئیگۆییستە بەرانبەر بە ئیگۆییزم و وشیاریشە بەرانبەری؛ شۆڕشگێڕە بەرانبەر کۆنزەرڤاتیڤەکان و دەبێتە کۆنزەرڤاتیڤ دژی شۆڕشگێڕان. متمانەی بە دروشمەکانی نییە، کۆمەڵە دەستەواژەیەک لەجیاتی ئایدیا و بیرۆکەکان بەکار دەهێنێت، لە شەپۆلی ناڕەزایەتیی جیهانی تۆقیوە بەڵام بۆ ئامانجەکانی خۆی خراپ دەیقۆزێتەوە؛ وزە و گڕوتین لە هیچ شوێنێک پیشان نادات، بەڵام لە هەموو شۆێنێک بە جۆش و خرۆشە بۆ دزیی ئەدەبی (plagiarism)، بەهۆی نابنچینەییبوونەوە عەوامانەیە، و بنچینەیییە لە عەوامانەبوونی خۆیدا؛ چەلەحانێ لەسەر خواستەکانی دەکات، بەڵام هیچ دەستپێشخەرییەکی نییە، هیچ باوەڕێکی بە خۆی، بە خەڵک و بە ئەرکی مێژوویی نییە، لاوازێکی خەڵەفاوی بەدە پێی وایە مەحکومە بەوەی ڕابەرایەتی بکات و [بەڵام] وادەکات یەکەم پاڵنەر و شەپۆلە ناڕەزایەتییە لاوەکان بکاتە بوونەوەرێکی پیاوانەی خراپ تا وایان لێ بکات خزمەت بە بەرژەوەندییە خراپەکانی ئەو بکەن – بێ چاو، بێ گوێ، بێ ددان، بێ هەموو شتێک – ئا ئەمە بوو بۆرژوازیی پرووسی کە خۆی لەنێو کڵاوخودەی دەوڵەتی پرووسیی دوای شۆڕشی ئازار[ی ١٨٤٨]دا بینییەوە»23.

ئەمڕۆ ئایدیۆلۆژیایەک باڵادەست بووە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە باسکردن لە حەقیقەت ئەرکی ڕۆشنبیران و نووسەران نییە، چونکە هەموو بانگەشەیەک بۆ حەقیقەت دیکتاتۆرییەت و تاکڕەوایی دەهێنێت و «حەقیقەتەکانی دیکە» بزر دەکات و خۆی دەکاتە تاکە نوێنەر و دەنگی حەقیقەت. ئەمە بووەتە بیانوویەک ڕۆشنبیران و نووسەران ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکدا دژی پرۆسەی ئاشکراکردنی حەقیقەت بووەستنەوە و لەژێر ناوی «بانگەشەکردن بۆ حەقیقەتەکانی دیکە»دا فۆرمەکانی لایەنداربوونی خۆیان بۆ نەزمی سەرمایە و میدیای باڵادەست بشارنەوە. ئەمڕۆ ئەم ئایدیۆلۆژیایە لە سەدەی بیست و یەک و لە کوردستاندا تەواو باڵادەست بووە، نووسەران بەردەوام باسی «بێلایەنبوون»، «نائایدیۆلۆژیست»بوون و ناسیاسییبوون دەکەن و لە جیاتی ئەوەی ڕۆڵی ئاشکراکردنی دەزگا زەبەلاحەکانی درۆی سیستەمەکە بگێڕن، ڕۆڵی جۆرێک لە مەشقپێکەران و ڕاهێنەرانی «گەشەپێدانی مرۆیی» دەگێڕن و بەردەوام ئامۆژگاریی گروپە ژێردەستەکان، واتا ژنان و لاوان، دەکەن چی بکەن و چی نەکەن.

دواوتە

لەمڕۆدا کاتێک سیاسەتی فێمینیزم، پرسی ژن و جێندەر تا ڕادەیەک دەیەوێت جێگەی خۆی لە بواری ڕۆشنبیرییدا فراوان بکات، هێشتا ئاڕاستەی گفتوگۆ و باسەکان بەرەو ئەوە نەڕۆیشتووە کە ژنان بتوانن لەبارەی ‘پیاوان’ەوە بە ئاشکرا بدوێن، لەم کولتوورە پیاوسالارییەدا ژنان و بەتایبەتیش فێمینیستان بێدەنگی هەڵدەبژێرن بەرامبەر پیاوان و پیاوێتییەکان، چونکە تەنها ژن بەو لایەنە دەبیینن کە دەکرێت قوربانی بێت و پیاویش هەمیشە بکەری توندوتیژییەکان. هەر ئەمەش دەمانبات بەرەو ئەو کردەیەی ڕقمان لە پیاوان ببێتەوە و بەگشتی هەموو شتێکییان پشتگوێ بخەین، بەڵام ئەم پشتگوێخستنەش وەک بێل هوکس ئاماژەی پێ دەکات بۆ بەجددی وەرنەگرتنی پیاوان و پیاوێتییە24. ئەم نووسینە وەک لە سەرەتاشدا ئاماژەم پێ کردووە تەحەداکردنێکە، بەڵام هاودەمیش هەوڵێکە بۆ هەڵگەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان، کە پیاوان دەربارەی ژنان بنووسن یاخود پەیوەندیی بکەر-بەرکەوتە، کە لە پرسی ژناندا هەمیشە ژنان وەک قوربانی و بێدەسەڵات دەنوێنرێنەوە و پیاویش وەک دێوەزمەیەک. لە کۆتاییدا ڕەنگە پێویست بکات چەند تێگەیشتنێکی هەڵە ڕاست بکرێتەوە، لە لایەکەوە زۆرێک پێیان وایە تەنها پیاوانن ئەم هەژموونە پیاوێتییە بەرهەم دەهێننەوە، پێویستە لەبەرچاو بگرین کە هێشتنەوەی ئەم نەزم و هەژموونە پیاوێتییەش ژنانیش ڕۆڵی بەرچاوی تێدا دەگڕێن، هەر لە کاتی هەبوونی پیاوان و لە غیابیشیاندا، بۆ نموونە کاتێک پیاو زۆرینەی کات لە دەرەوەیە و کەمترین کات لەگەڵ منداڵەکەیدا بەسەر دەبات، بە پێچەوانەشەوە ژنەکە یاخود دایکەکە زۆرترین، دەبینین بەڵام تاکێکی دژەژن و پیاوسالار و دەسەڵاتخواز پەروەردە دەکرێت. ئەمەش ئەو ڕەخنەیەیە لە زۆرێک لە فێمینیستان و ژنان، کە پێیان وایە تەنها پیاوان سەروەری بیروبۆچوونە پیاوسالارییەکانن، چونکە ئەوە تەنها پیاوان نین سەرکۆنەی ژنان دەکەن، کاتێک ژنێک دەیەوێت لەبارەی ئەزموونەکان و تێڕوانینەکانی بدوێت، بەڵکوو ژنانیش بەشێکی دانەبڕاون لە بەرهەمهێنانەوەی پیاوسالاری و ئەم هەژموونە پیاوێتییە و زۆرکات هەموو سازش کردنێک لە پێناو هێشتنەوەی ئەو هەژموونەدا.

لە لایەکی دیکەشەوە تێڕوانینێکی دیکەی هەڵە هەیە، کە زۆرکات بۆ چەشنە سووکایەتی پێکردنێک بە خەڵکی ئاسایی و دەرەوەی ڕۆشنبیریی ئەم تێروانینە بەرگری لێ دەکرێت، ئەویش گوایە پیاوانی نێو بواری ڕۆشنبیری ئاشنا نین بە توندوتیژی و هەوڵ و کۆششیان بۆ گۆڕینی ئەو بەها پیاوسالارییانەیە و تەنها پیاوانی خوارەوەی کۆمەڵگا توندوتیژن. لێرەشدا ئەم نووسینە دەیەوێت ئەو ڕوانگەیە ڕەت بکاتەوە. چونکە ئەم هەژموونە پیاوێتییە ڕەنگە بە شێوەیەکی نایەکسان لە کۆمەڵگادا لە گەشەدا بێت، بەڵام بێگومان بواری ڕۆشنبیرییش ئاوارتەیەک نییە و بەشێکە لەو کۆمەڵگایە، چونکە وەک باسمان کرد، فۆرمەکانی توندوتیژی جۆراوجۆرن و بێگومانیش لە مێژوودا ئەوەی پرسی نایەکسانیی جێندەریی نێوان پیاوان و ژنانی تیۆریزە و بەسروشتییکردووە، ڕۆشنبیران و وەک دەگوترێت «عەقڵە گەورەکان»ی کۆمەڵگا بوون. کەم نین ئەو نموونە دیارەی فەیلەسوفان قووڵ کاریان لە سایکۆلۆژیا و بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی دوای خۆیان کردووە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم نووسینە دەیەوێت ئەو دۆخ و ترسەی پیاوان لە گۆڕین و خۆداماڵین لەو هەژموونە پیاوێتییە دەست نیشان بکات، کە ڕەنگە خۆیان بەهۆی شاردنەوە و نەوتنی ترسەکانیان لە لەدەستدانی دەرفەت و سوودمەندبوونەکانیان هەستی پێ نەکەن. وەک هوکس دەڵێت: «حەقیقەتئ ەوە نییە، پیاوان ناگۆڕێن، بەڵکوو پیاوان ترسیان لە گۆڕین هەیە»25.

ڕەهەند وەک گۆڤارێک و هەوڵێک لە دۆخێکی نێو بۆشاییەکی ڕووتدا جێی بایەخە، بەڵام ئەم هەوڵەش خاڵێکە کە لە مێژووی خۆیدا جێهێڵراوە و پێویست دەکات لە سیاقی مێژووی خۆیدا بخوێنرێتەوە و هەروەها کاریگەری و بەردەوامییەکانی لەناو بازنەی ڕۆشنبیرانیشدا ببینرێتەوە، پێویستە دان بەو هەوڵەدا بنرێت و لە هەمان کاتیشدا تێپەڕین لەویش و گۆڕین قبوڵ بکرێت. تێپەڕین لە ڕەهەندیش دۆخێکە دەمێکە هاتۆتە ئاراوە، نووسەرانی نێو ئەو بازنەیە خۆیان لەمێژە بەو واقیع و دەرکە گەیشتوون. هەر لە کاتی دووبارە دەستپێکردنەوە بە وەرزێکی نوێی ڕەهەند، تەنها دوو ژمارە بڵاوکردنەوە و دواتر وەستان، ئەو واقیعە دانپێدانراوەیە و چیتر ناکرێت بەزۆر بگەڕێنرێتەوە. ئەم تێپەڕاندنەش بە شێوەیەکی خۆڕسک ڕووی داوە، لە ڕێگەی گەشەی هۆشیاری و بەردەستکەوتنی ئامرازەکان بۆ ئەو گەشەیە. ئەگەرچی خوێنەران و بەشێکی زۆر لە ستایشکارانی ئەم هەژموونە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ جەبری زیندووڕاگرتنی، بەڵام نەوەیەکی نوێ دەتوانێت دەست بخاتە سەر کێشە بنچینەیییەکان و ڕیشەکان بدۆزێتەوە، دەتوانێت ئومێد بگەشێنێتەوە لە نێو ئەو دۆخی ڕەشبینییەدا، دەیەوێت زەمینەیەک بسازێنێت، زەمینەیەک وەک ژوورەکەی ڤیرجینا وۆلف بۆ بە ئازادبیرکردنەوە و تێڕامان، زەمینەیەک بۆ پەیوەندیی دروستکردنەوەی خود لەگەڵ واقیعدا و دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ لە دەرەوەی ئەو نۆڕمە گشتگیر و هەژموونییەدا.

سەرچاوەکان

Benjamin, Walter (1981). Das Passagen-Werk. Suhrkamp Verlag. Frankfurt a. m.

Cockburn, Cynthia (2013). War and security, women and gender: an overview of the issues, Gender & Development. S.4. To link to this article: http://dx.doi.org/10.1080/13552074.2013.846632

Connell, Raewyn (2015). Der gemachte Mann. Konstruktion und Krise der Männlichkeit. 4 Auflage. Springer Fachmedien. Wiesbaden.

Foucault, Michel (2005) Hrsg. Defert, Daniel/ Ewald, Francois. Analytik der Macht. Suhrkamp. Frankfurt a. m.

Greun, Arno (2003). Die Verratene Liebe falsche Götter. Klett Cotta. Stuttgart.

Hooks, bell (2022). Männer, Männlichkeit und Liebe, Der Wille zur Veränderung. 1 Auflage. Elisabeth Sandmann Verlag. München.

Kracauer, Siegfried (1931). Über den Schriftsteller, in Die neue Rundschau. Band 1. Abgedruckt in: Text und Kritik. Heft 68. Siegfried Kracauer. München.

Lorde, Audre (1982). Learning from the 60s. Online: https://www.blackpast.org/african-american-history/1982-audre-lorde-learning-60s/

Marx, Karl (1848). Die Bourgeoisie und die Konterrevolution. Online:  https://marxwirklichstudieren.files.wordpress.com/2013/11/bourgeoisie-konterrev-kommentiert.pdf

May, Michael (2010). Hegemoniale Männlichkeit. In: Karin Böllert · Nina Oelkers (Hrsg.) (2010). Frauenpolitik in Familienhand? Neue Verhältnisse in Konkurrenz, Autonomie oder Kooperation. 1. Auflage. VS Verlag für Sozialwissenschaften

Woolf, Virginia (1978). Ein Zimmer für sich allein. Gerhardt Verlag. Berlin.

تراڤێرسۆ، ئێنزۆ (٢٠١٩). شەپۆلی نوێی دژەکۆمۆنیزم. وەرگێڕانی پێشڕەو محەمەد. ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند. سلێمانی.

عمر، وەلید (٢٠٢١). چۆن «ڕەهەند» بخوێنینەوە؟https://jineftin.krd/2021/11/01/%da%86%db%86%d9%86-%da%95%db%95%d9%87%db%95%d9%86%d8%af-%d8%a8%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%db%8c%d9%86%db%95%d9%88%db%95%d8%9f/

عەلی، بەختیار (٢٠٢١). دەربارەی نێوەندی ڕەهەند و گۆڤاری ڕەهەند. “بەختیار عەلی” لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ژنەفتن. https://jineftin.krd/2021/10/09/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95%d9%86%d8%af-%d9%88-%da%af%db%86%da%a4%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95-4/

پەراوێزەکان

1    Woolf, Virginia (1978). Ein Zimmer für sich allein. Gerhardt Verlag. Berlin. S.20

2    Woolf, Virginia (1978). Ein Zimmer für sich allein. Gerhardt Verlag. Berlin

3    ئیمان سامی مه‌غدید ناسراو بە (ماریا)، کەسێکی چالاکی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوو و وێنە و ڤیدیۆی خۆی لە ئەکاونتە تایبەتییەکانی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە. لە بەرواری ٧/٣/٢٠٢٢ لەلایەن برایەک و مامییەوە لەسەر یەکێک لە جادەکانی هەولێر دەکوژرێت، هۆکار و پاڵنەری سەرەکیش بۆ ئەم کوشتنە نەتوانین و قبوڵنەکردنی پیاوانە بەرامبەرخواستی ماریا بۆ ژیان کردن و خواست بۆ هەبوونی ژوورێک بۆ خۆی.

4    https://jameswilding.blog/2013/02/20/those-who-do-not-move-do-not-notice-their-chains-rosa-luxemburg

5    Connell, Raewyn (2015). Der gemachte Mann. Konstruktion und Krise der Männlichkeit. 4 Auflage. Springer Fachmedien. Wiesbaden

6    Connell, Raewyn (2015). S.91

7    Connell, Raewyn (2015).S.124

8    May, Michael (2010). Hegemoniale Männlichkeit. S.130. In: Karin Böllert · Nina Oelkers (Hrsg.) (2010). Frauenpolitik in Familienhand? Neue Verhältnisse in Konkurrenz, Autonomie oder Kooperation. 1. Auflage. VS Verlag für Sozialwissenschaften

9    Cockburn, Cynthia (2013). War and security, women and gender: an overview of the issues, Gender & Development. S.4. To link to this article: http://dx.doi.org/10.1080/13552074.2013.846632

10    Cockburn, Cynthia (2013). War and security, women and gender: an overview of the issues, Gender & Development. S.7-8

11    Hooks, bell (2022). Männer, Männlichkeit und Liebe, Der Wille zur Veränderung. 1 Auflage. Elisabeth Sandmann Verlag. München. S.2

12    بڕوانە:  https://jineftin.krd/2021/11/01/%da%86%db%86%d9%86-%da%95%db%95%d9%87%db%95%d9%86%d8%af-%d8%a8%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%db%8c%d9%86%db%95%d9%88%db%95%d8%9f

13    بڕوانە: https://jineftin.krd/2021/10/09/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95%d9%86%d8%af-%d9%88-%da%af%db%86%da%a4%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95-4

14    Lorde, Audre (1982).Learning from the 60s. Online: https://www.blackpast.org/african-american-history/1982-audre-lorde-learning-60s

15    بڕوانە: https://jineftin.krd/2021/10/09/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95%d9%86%d8%af-%d9%88-%da%af%db%86%da%a4%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95-4

16    هەمان سەرچاوە

17    Greun, Arno (2003). Die Verratene Liebe falsche Götter. Klett Cotta. Stuttgart . S.79

18    تراڤێرسۆ، ئێنزۆ (٢٠١٩)، شەپۆلی نوێی دژەکۆمۆنیزم، وەرگێڕانی پێشڕەو محەمەد، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، سلێمانی، ل.٢٣.

19    Foucault, Michel (2005) Hrsg.Defert, Daniel/ Ewald, Francois. Analytik der Macht. Suhrkamp. Frankfurt a. m

20    بڕوانە: https://jineftin.krd/2021/10/09/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95%d9%86%d8%af-%d9%88-%da%af%db%86%da%a4%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%95%db%95%d9%87%db%95-4/

21    Benjamin, Walter (1981).Das Passagen-Werk. Suhrkamp Verlag. Frankfurt a. m

22    Kracauer, Siegfried (1931). Über den Schriftsteller, in Die neue Rundschau. Band 1. Abgedruckt in: Text und Kritik. Heft 68. Siegfried Kracauer. München. S.1

23    Marx, Karl (1848).Die Bourgeoisie und die Konterrevolution. https://marxwirklichstudieren.files.wordpress.com/2013/11/bourgeoisie-konterrev-kommentiert.pdf

24    Hooks, bell (2022). S.13

25    Hooks, bell (2022). S.16

The post ڕەهەند وەک مۆنۆپۆلی پیاو appeared first on ژنەفتن.

فێمینیزم یەکسان نییە بە فێمینیزم
ئەم وتارەی دەیخوێننەوە، وەڵامی (هێرۆ خوسرەوی)یە بۆ تەوەری (فێمینیزم وەک کۆنسێپت و بزووتنەوە و، فێمینیستی کورد) لە ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی (ڕۆزا شێخانی).

لەم بەستەرەدا پرسیار و تێبینییەکانی تەوەرەکە بخوێنەرەوە

فێمینیزم:

لە سەرەتادا پێم باشە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە (چەندین جاری دیکەش بە وتاری جیا جیا ئاماژەم بەم خاڵە کردووە) کە فێمینیزم یەکسان نییە بە فێمینیزم. چەمکی فێمینیزم وەک هەر ڕێبازێکی تیۆری دیکە بە چەندین ئاراستەی فیکرییدا گەشەی کردووە و لەو ڕێگەیەشەوە ئایدیا و تیۆرە فێمینیستییەکان پرسەکانی هێز، دەسەڵات، ژێردەستەیی، چەوساندنەوە و نایەکسانییەکان شیکار دەکرێن. بۆیە چەمکی فێمینیزم دەکرێت وەک چەمکی سەرەکی دەرک بکرێت و دواتر ئاماژە بەوە بکرێت کام فێمینیزم، چونکە بۆ خوێندنەوەی هەر بابەتێک لە ڕوانگەیەکی فێمینیستییەوە دەکرێت تێبگەین، کە ئەو فێمینیزمە بەرگری لە کام ئاراستەی فیکری دەکات و بە چ چاویلکەیەکەوە شەرحی بابەتەکە دەکات. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە تەنیا تێگەیشتن لە فێمینیزم و ئەوەی فێمینیست بوون چییە بەس نییە، بەڵکو پێویستە لەگەڵیشیدا لە کۆنتێکستە مێژووییەکان تێبگەین، کە بۆچی هەل و مەرج و پێشزەمینەی بۆ هەندێک گۆڕانکاری ڕەخساندووە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ڕزگاریی ژنان بە چەند قۆناغێکی جیاواز ئاشنا دەبین، کە هەر یەکێکییان بەپێی ئەو بارودۆخە سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەی تێیدا سەریان هەڵداوە لێکدانەوە و دەرککردنێکی دیکەیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی پێش و پاش خۆیدا. بۆیە چەمکی فێمینیزم وەکئەوەی لە پرسیارەکەدا هاتووە، نەشێوێنراوە، بەڵکو لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا بەرگی دیکەی بە بەردا کراوە. ئەمەش دیاردەیەکی تایبەت نییە بە کوردستان و ڕەنگە چەمکەکەش بۆ کوردستان هێشتا نوێ بێت، مەبەستم لە نوێبوونیش جێگرتنی چەمکی فێمینیزم وەک ئایدیا و تیۆرییەک، کە کۆمەڵە کەسانێک بناغە و بنەمایەک بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی پێ بونیادبنێن، چونکە تاکو ئێستا سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی چالاکمان نەبووە لە مێژووی کوردیدا، کە بۆ پرسی ژن چڕ بووبێتەوە، ئەوەی هەبووە خەباتێکی تا ئەندازەیەک لەلایەن پیاوانەوە بووە بۆ بەگژداچوونەوەی سیستەمە داگیرکارەکان و کێشە سیاسییەکانی دیکە.

چەمکی فێمینیزم یاخود هەموو چەمک و تیۆرییە سیاسییەکانی دیکە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پاشگری (یزم) وەردەگرن، کە وەک ڕێبازێک و تیۆرییەکی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەڵام زاراوەی فێمینیزم (Feminismus) بۆ یەکەمجار لەلایەن ژنێکی فەڕەنسییەوە کە مامۆستای مافی ژنانە لە ساڵی ١٨٨٠ بە کار دەهێنرێت و ئەڵبەتە لە لایەن ئیوبێرتین ئەوکلێرت (HubertineAuclert    ١٨٤٨-١٩١٤) کە دواتر لەساڵانی ١٨٨١ تا ١٨٩١ لە ڕۆژنامەی(La  Citoyenne) ئەم چەمکە وەک ئایدیایەکی سیاسیی دژی ماسکولینیتی (Maskulinismus) [نێرایەتیی] ناو دەبات[1]. «خەباتی ژنان » و«فێمینیزم» لە ڕاستیدا یەک ئامانجی سەرەکییان هەیە، ئەویش ڕەخساندنی هەلومەرج و مافی سەرەکیی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، لە دەوڵەت و حوکمڕانیدا، لە کۆمەڵگا و کولتووردا و هەروەها لە سنووری تایبەتیشدا. بە شێوەیەک کە ماف و ئازادیی و بەشداریی ژنان لە هەموو کایەکاندا بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەر، دابەش بکرێت. خەباتی ژنان وەک هەر بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی دیکە دەکرێت وەک پێکەوە کارکردن و مامەڵەکردنێکی کۆمەڵایەتی بناسێنرێت، کە دەیەوێت بەو ئاراستەیەدا بڕوات بەشداریی لە گەشەی کۆمەڵگادا بکات. بە تایبەتیش خەباتی ژنان هەوڵدەدات کۆتایی بە پەیوەندییە ڕەگەزییەکان (جێندەرییەکان)، نادادپەروەریی و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان بهێنێت. ئەگەرچی لە زۆرینەی کات لە کاتی پێناسەکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ژنانەوە چەمکی فێمینیزم بە کار دەهێنرێت، بەڵام فێمینیزم هێشتا واتایەکی زیاتری هەیە. فێمینیزم وەک هەریەکێک لە تیۆریی و چەمکەکانی دیکەی وەک لیبڕالیزم، کۆنزێرڤاتیزم، مارکسیزم ….هتد ئاماژە بە ڕێباز و تیۆرییەکی سیاسی دەکات، کە چەقی تیۆرییەکە چەند لایەنێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا بەرجەستە ناکات، بەڵکو دەڕوانێتە تەواوی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگا.

ڕۆزا لوکسمبورگ(١٨٧١-١٩١٩) لە کۆنگرەی نێوەدەڵەتی سۆسیالیستی لە شتۆتگارت ١٩٠٧

بۆچی فێمینیزم؟

بزووتنەوە سەرەتاییەکانی ڕزگاریی ژنان وەک لە مێژوودا نووسراوەتەوە، بزووتنەوەی ژنانی بۆرژوازی بووە، چونکە داواکارییەکانیان لەو ئیمتیازانەدا کۆببوویەوە کە پیاوانی چینی بۆرژوازی توانا و مافی بەدەستهێنانیان هەبوو، بەڵام ژنانی بۆرژوازی ڕێگرییان لێ دەکرا، ئەمەش لەبەر ئەو نۆڕم و بەها و داوکارییە پیاوسالارییانەی لە کۆمەڵگاکاندا هەبوون. داواکاریی مافی هەڵبژاردن، مافی خوێندن و مافی بەشداری لە سەروەت و سامان و میرات سەرەکیترین داواکارییەکانی ئەو بزووتنەوانە بوون. ڤیرجینا وۆلف کە بەبێ سڵەمینەوە نازناوی فێمینیست هەڵدەگرێت و هەوڵ بۆ مافی هەڵبژاردن دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، کە چەوساندنەوەی ژنان لە پێکهاتەی دابەشکردنی کار و هەلومەرجی نایەکسان بۆ گەیشتن بە پارە و خوێندن دایە. گۆڕینی ئەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانە ئامانجی سەرەکیی ئەو بزووتنەوانە بووە، کە ژنانیش بتوانن وەک بکەرێک بەشێک بن لە پڕۆسە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکاندا. وەکچۆن وۆڵف لە تێکستی “سەما بۆ خاوەندارێتی”دا بە ڕوونی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە و دەڵێت: «ئێمە پێویستیمان بە کۆمەڵگایەکی سەرمایەدار نییە، کۆمەڵگایەکی دیکەمان دەوێت، کە تێیدا ژنان بەر لە هەر شتێک زمانی خۆیان، میتۆدەکانی خۆیان، پەروەردە و فێربوونی خۆیان بدۆزنەوە. ئەمەش پەیوەست نییە بە یەکسانکردنەوەوە (یەکسانکردنی ژن بە پیاو)، چونکە پیاوێتی هیچ پێوەرێکی ئەرێنی نییە، بەڵکو پیاوێتی هەڵگری سەرمایەداری، جەنگ و خۆپەرستییە. ڕزگاری ژنان شتێکی دیکەیە، ئەڵتەرناتیڤێکی زیندووە و لێدەگەڕێت هەمووان تێیدا بگەشێنەوە»[2]. سەرەڕای گرنگیی ڕۆڵی بزووتنەوەی ژنانی بۆرژوازی وەک سەرەتایەکی دیار لە ناوهێنان و باسکردنی مافەکانی ژناندا، هێشتا ناتوانێت بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەموو ژنان بدوێت، داواکارییەکان و تێگەیشتنیان لە دۆخی ژن تەنیا لەنێو چینی بۆرژوازییدا دەمێنێتەوە، هەر لەبەر ئەمەش بزووتنەوەی ژنانی بۆرژوازی دەکەوێتە بەر ڕەخنەی ژنانی سۆسیالیستی وەک ڕۆزا لوکسمبورگ، کە بزووتنەوەکە وەک کۆمیدیایەکی سادە وەسف دەکات، چونکە ئەو ژنانە کارکردێکی ئابووریی سەربەخۆیی خۆیان لە کۆمەڵگادا ناوێت و ناتوانن لەدەرەوەی داهاتی پیاوەکانیانەوە وێنای مافی سیاسیی خۆیان بکەن، ژنانی بۆرژوازی نایانەوێت خۆیان بێبەری بکەن لە بەرهەمەکانی چینایەتیی و چەساندەوە، بۆیە مافی سیاسی دەبێت ئەوکاتە داوا بکرێت و ئەو کەسە دەبێت داوای بکات، کە خۆی تاکێکی چالاکی نێو کۆمەڵگا بێت[3]، چونکە لوکسمبورگ سەرکەوتنی مافی هەڵبژاردنی ژنان لەگەڵ خەباتی چینایەتیدا وەک خەباتێکی بەیەکەوە گرێدراو دەبینێت. بە هەمان شێوەش کلارا تسەتکین وەک سۆسیالیستێک و فێمینیستێک، کە باوەڕی تەواوی بە ڕزگاریی ژنان بە گشتی هەیە، ئەم بزووتنەوە بۆرژوازییە لە بزووتنەوەیەکی ژنان بۆ گرووپ و نوخبە و ئیلیتێک دەگۆڕێت بۆ بزووتنەوەیەکی ژنانی پرۆلیتاری ئەنتەرناسیۆنال، کە نە سنوور، نە نەتەوە و نە هیچ بەربەستێکی دیکە بناسێت و خەباتێکی یونیڤێرسال بێت. لوکسمبورگ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دۆخی ژنان و ستەمکردن لە ژنان بە شێوەیەکی گشتی دەردەبڕێت:

«شوێنی کارکردن لەسەر داهاتوو پێویستی بە دەستی زۆر و هەناسەی قوڵ هەیە. دنیای پڕ لە گلەیی و گازەندەکانی ژنان چاوەڕێی ڕزگاری دەکات. لێرە ژنە جوتیارێک بە دەست سەختی و قورسایی ژیان دەناڵێنێت و خەریکە گیان لە دەست دەدات. لەوێ لە ئەڵمانیا-ئەفریقا ژنانی هێرێرۆ لە بیابانە پەتییەکاندا ئێسکەکانیان دەسوێتەوە و بەهۆی سەربازە ئەڵمانییەکانەوە مەرگێکی تۆقێنەر بە برسێتی و تینوێتی ئەزموون دەکەن. لە هەر لایەکی ئۆقیانوسەکانەوە لە بەرزارییەکانی پوتومایۆ هاوار و قیژەی ژنانی ئیندیانی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەرمایەدارە نێونەتەوەییەکان. ژنانی پرۆلیتاری، هەژارترینی هەژاران، بێمافترینی بێمافەکان، پەلە بکەن بۆ خەباتی ڕزگاریی ڕەگەزی ژن و ڕەگەزی مرۆڤ لە دەستی دەسەڵاتی سەرمایەی زەبەلاح»[4]. لەم نووسینەیدا ڕۆزا لوکسمبورگ ئەوەمان بە ڕوونی پیشان دەدات، کە خەباتی ژنان دەبێت خەباتێک بێت دژی چینایەتی، کۆڵۆنیالیزم و سەرمایەداری، ئینجا دەکرێت سەبارەت بە ڕزگارییەکی واقیعی ژنان قسە بکردێت. ئەم شێوە لە خەباتی ژنانە بە ئاشکرا دەبێت مەترسییەک بۆ سیستەمە چەوسێنرەوەکان (هەم سەرمایەداری و هەم پیاوسالاری) چونکە بە میکانیزمێک کار دەکات کە جیاکاریی و نایەکسانییەکان نەک لە سنوورێکی دیاریکراودا، بەڵکو بە شێوەیەکی فراوان و جیهانی کەم بکاتەوە، بەو واتایەی کاتێک لە دژی چەوساندنەوەی ژنان لە ئەوروپادا دەوەستێتەوە، بە هەمان شێوەش دژی چەوساندنەوەی ژنانی وڵاتانی کۆلۆنیکراویش دەوەستێتەوە. کەواتە بۆ ئەوەی بەر بەو مەترسییە بگرتڕێت دەبینین دوو قۆناغی جیاواز بۆ هێرشکردنە سەر ژنانی ئازادیخوازی سۆسیالیستی لە مێژوودا بەدی دەکرێت، ئەویش لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوە پرۆلیتارییەکاندا، جوڵانەوەیەک و ئاراستەیەکی دیکەی سیاسی دروست دەبێت، کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دژایەتیکردنی داواکارییەکانی ژنانی پرۆلیتار (کە داوای کاری یەکسان و مافی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئابووریی یەکسانیان دەکرد) و هەوڵ دەدات لەو ڕێگەیەوە وا نیشان بدات کە هەبوونی مافی ژنان لێسەندنەوەی مافەکانی پیاوانە، بەو واتایەی لێسەندنەوەی دەسەڵات لە پیاوانەوە بۆ ژنان. بەم هۆکارەش کۆمەڵێک پارتی سیاسیی و جوڵانەوەی کۆنزێرڤاتیڤ دەست دەکەنەوە بە زەقکردنەوەی ڕۆڵی ژنان و ژنانەبوونیان لە کۆمەڵگادا، لە ڕێگەی دروشم و پڕوپاگەندەی سیاسییەوە، بەوەی کە جێگەی ژنان لە ماڵەوە و خزمەتکردنە و پیاوان شوێنیان لە سیاسەتدایە. هەر ئەمەش زەمینەسازی زیاتر دەکات بۆ هاتنە دەسەڵاتی فاشیزم و پارتە کۆنەخواز و ڕاسیستەکانی وەک نازیزم لە ئەڵمانیا و فاشیزم لە ئیتاڵیا. دووەمین قۆناغ لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم و کەوتنی فاشیزمەوە دەست پێ دەکات، چونکە لەو کاتەدا یەکێتیی سۆڤێت وەک بەرەیەکی دژی ناسیۆنال-فاشیزم لە بەرامبەر بەرەی ئیمپریالیستیی ئەمریکادا دەوەستێتەوە. لە ئەنجامی کێشمەکێشمی نێوان ئەمریکا و سۆڤێتدا و دواتر ڕووخانی بلۆکی سۆڤێت، سیاسەتی لیبڕاڵەکان لە ئەوروپادا گەشە دەکات، بەمەش لەنێو پرسی ژنانیشدا ئەم سیاسەتە ڕەنگ دەداتەوە، بەوەی کە بەرەیەکی دژایەتیکردنی ژنانی سۆسیالیست دروست دەبێت، بە ڕابەرایەتی کردنی ئالیس شڤارتسە (کە لە ئێستادا یەکێکە لە ڕابەرانی ژنانی فێمینیست لەناو پارتە ڕاستڕەو و نیۆنازییەکاندا)، کە دژی هەر پرەنسیپێک دەوەستێتەوە ژنانی وەک کلارا تسەتکین، لوویس میشێل، ڕۆزا لوکسمبورگ، …هتد خەباتییان بۆ کردووە، بەمەش دووبارە خەباتی ژنان و فێمینیزم پێناسەیەکی دیکە وەردەگرێتەوە و بەپێی تیۆرییە (نیو)لیبڕاڵییەکان پرسی ژن دەخوێندرێتەوە. ئەم دوو قۆناغە (کە ئێستا خۆمان لەنێو قۆناغی دووەمدا دەبینینەوە) گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ تێگەیشتن لە پرسی ژن و سەرهەڵدانی بەرە جیاوازەکان لەنێو خودی تیۆرە فێمینیستەکاندا.

هیرۆ خوسرەوی نووسەر و وەرگێر

ئاراستە و ڕوانگەکانی فێمینیزم:

فێمینیزم وەک ڕێبازێکی سیاسی، خاوەنی چەندین تیۆری و ئاراستەی فیکریی جیاوازە، بەڵام من لێرەدا دەمەوێت ناوی چەند ئاراستەیەک بهێنم و شێوازی هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ دۆخی ژن دیاری بکەم. بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامدا بتوانین پرسی ژن بە شێوەیەکی گشتگیر و چەوساندنەوەی ژن لە چەندین لایەنی جیاوازەوە دەرک بکەین. بەپێی نەریتی فێمینیزمی فێمینۆلۆژیست، کە لەلایەن سیمۆن دو بۆڤوارەوە دامەزراوە، بوونی ژن پەیوەستە بە ژنانەییکردنی ژن لە بەرامبەر پیاودا. پیاو هەموو سیفەتێکی چالاکبوون و بەهێزبوونی دەخرێتە پاڵ و ژن لە ڕێگەی باڵادەستیی پیاوێتییەوە لە کۆمەڵگادا بەهۆی جەستەیەوە دەکرێت بە ئۆبیێکتێک (بە بابەتێک). لێرەدا کێشە و نایەکسانییەکان لە پەیوەندیی سوبیێکت و ئۆبیێکتدا (بکەر و بابەت) دەخوێندرێتەوە، کە پیاو وەک سوبیێکتێک لە کۆمەڵگادا ئاماژەی پێ دەکرێت و ژنان وەک ئۆبیێکتێک و وەک ئەوی دیکە. ئەمەش بەرەو دەرئەنجامی باڵادەستی، ژێردەستەیی و چەوساندنەوە لەنێوان ڕەگەزەکان (جێندەرەکان)دا دەڕوات. بۆڤوار لە کتێبی «ڕەگەزی دووەم»دا بە چڕی باس لەو ڕۆڵە جێندەرییانە دەکات کە چۆن جەستەی ژن لە ڕێگەی چاودێریی کۆمەڵایەتییەوە ئستیغلال دەکرێت. بوڤوار لە ڕوانگەی ئەزموونەکانی خۆی وەک ژنێک کە دەیەوێت لەو دۆخی بە ئۆبیێکتبوونە بڕواتە دەرەوە، شەرحی دۆخی ژن و ستەمکردن لە ژن لە ڕووی سوبیێکت و ئۆبیێکتەوە دەخوێنێتەوە. بەپێی بۆڤوار ئەم بە ئۆبیێکتبوونەش بووەتە ئامرازێک بۆ زەوتکردنی ئازادی ژن و نەبوونی بڕیاردانی ژن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆڤوار پێی وایە کە ژنان تا ئەندازەیەک ڕۆڵیان لەم بە ئۆبیێکتبوونەدا هەیە، کە ببنە ئەوی دیکە، بەوەی هەوڵنادەن دژی ئەو بوونە بووەستنەوە کە خراوەتە پاڵییان، لە هەمان کاتیشدا ژنان ناچار دەکرێن ئەو دۆخی ئەوی دیکەبوونە قبوڵ بکەن، هەر ئەمەش دەبێتە هۆکاری دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و ستەمکردن و چەوسانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ژن لەنێو ئەم ئۆبیێکتبوونەدا بەپێی شیکارییە نوێیەکانی تیۆرییەکانی ئیمپاوەرمێنت (بەهێزبوون) دوو شێوە بوون بەخۆیەوە دەبینێت، یەکەمیان ژنان هەوڵدەدەن لەو دۆخی بە ئۆبیێکتبوونە بچنە دەرەوە و ببنە سوبیێکتی سەربەخۆ، دووەمیشییان زۆرتر بەرگریکارانی فێمینیستی لیبڕال جەخت دەکەنە سەر قبوڵکردنی ئەو ئۆبیێکتبوونە و لە خوددا هەڵگرتنی ئەو ئۆبیێکتبوونە وەک ئامرازێک بۆ بەگژداچوونەوەی نایەکسانییە جێندەرییەکان لە کۆمەڵگا پیاوسالارییەکان، کە تێیدا پیاو هەموو شتێکە و ژن تەنیا ئەوی دیکەیە. بۆیە زۆر کات لە هەندێک لە مشتومڕە فێمینیستییەکاندا ئاماژە بەوە دەکرێت، کە ژنان بەوەی کە گرنگی بە جەستە، لەش و لار و جوانیی خۆیان دەدەن، ئەکتێکی فێمینیستییە و بەوە ژن هێز و توانای تایبەتی خۆی لە بەرامبەر پیاواندا نیشان دەدات و ئەمەش دەکرێت ڕێگەیەکی ڕزگاریی ژن بێت. بە پێچەوانەوە نەریتی فێمینیزمی لیبڕاڵ هێز وەک سەرچاوەیەکی کۆمەڵایەتیی ئەرێنی دەبینێت، کە لە واقیعییەتدا بە یەکسانی دابەش نەکراوە، کە ژنانیش بە هەمان شێوەی پیاوان هێز و دەسەڵات بەدەست بهێنن. بەو واتایەی ئەگەر ژنانیش بتوانن پلە و پێگەیەکیان بۆ چەساندنەوەی ئەوی دیکە پێبدرێت، ئەوا یەکسانیی جێندەری بەدیدێت.

لە لایەکی دیکەشەوە بەپێی فێمینیزمی ڕادیکاڵ جیاوازییە جێندەرییەکان بەرهەمی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانن، کە هێز و دەسەڵاتێکی دوالیزمی لەسەر بنەمای «باڵادەستیی و ژێردەستەیی» (Dominanz und Subordination) بونیاد دەنێت، بوونی ئەم دوالیزمە وای کردووە پیاوان ڕۆڵی باڵادەست و ژنانیش ژێردەست بگێڕن. ئەم فێمینیزمە زیاتر پشت دەبەستێت بە دیالێکتیکی ئاغا و کۆیلە، کە شولامیت فایەرستۆن بەرگریکاری سەرسەختی ئەم چەشنە فێمینیزمە بووە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکاندا. فایەرستۆن پەیوەندیییە جێندەرییەکان وەک پەیوەندییەکی دیالێکتیکی دەبینێت. لەمەشەوە ئاشنا دەبین بە شێوازێکی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر بە چەوساندنەوە و باڵادەستیی پیاو بەسەر ژندا. هۆکاری سەرەکی ئەم باڵادەستییەش دەگەڕێتەوە بۆ بنەمایەکی ئابووریی، بەهۆی خاوەندارێتیی تایبەت و سەرمایەوە پەیوەندیی و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان ئەم دیالێکتیکە بەدیدێت، کە تیۆرییە مارکسیستییەکان بە ڕوونی ئەم پڕۆسەیە شیکار دەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرێک پێیانوایە شیکاریی سەرمایەداریی مارکسیستی زیاتر دەچێتە میانەی دژیەکییەکانی کار و سەرمایەوە، کار لەسەر ئەو کاتێگۆرییانە دەکات کە بەزەقیی وەک کاتێگۆری جێندەریی نەناسێنراون، بۆیە فێمینیستی مارکسیستی یاخود سۆسیالیستی هەوڵ دەدات زیاتر ئەو کاتێگۆرییانە لە ڕوانگەیەکی جێندەرییەوە لە پەیوەندیدا بە مەسەلەکانی چینایەتییەوە بخوێنێتەوە.

بێجگە لەمەش فێمینیستانێکی دیکە زەروورییەتی ئاراستەیەکی دیکەی فێمینیستی بەدەردەخەن، بۆ ناساندنی فۆڕمەکانی دیکەی ستەم و چەساندنەوە، بەدیاریکراویش ئەو چەوساندنەوانەی کە ژنانی سپیپێست ئەزموونی ناکەن و لەتێڕوانینەکانیان بۆ فێمینیزم ڕەنگ ناداتەوە، ئەم فێمینیستەش فێمینیستی ئینتەرسێکشنالیتیی و فێمینیستی ڕەشپێستە. ئامانجی ئەم فێمینیزمە زۆرتر دۆزینەوەی هێڵە بەیەکداچووەکانی نێوان نایەکسانیی جێندەریی، نایەکسانیی ئابووریی (چینایەتیی) و نایەکسانیی ئێتنیکیی. بۆیە ئەم فێمینیزمە چەوساندنەوەی ژنان و گروپە پەراوێزخراوەکان تەنیا لە چەوساندنەوەی جیاوازیی جێندەریی نێوان ژن و پیاودا نابینێتەوە، بەڵکو بەشداریی لایەنەکانی دیکەش لەو چەوساندنەوەیەدا دەدۆزێتەوە و بۆیە فێمینیزمی ئینتەرسێکشنالیتی چوارچێوەیەکی فراوانترە بۆ شیکاریی پەیوەندییەکانی دەسەڵات لەنێوان سێکسیزم و ڕاسیزم و چینایەتییدا. ئەم فێمینیزمەش لە لایەن ژنانی ڕەشپێستەوە بەرگری لێ دەکرێت و هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم ڕوانگە فێمینیستییەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکامڵی فێمینیستی سپیپێست بە دیاریکراوی فێمینیستی ئەوروپی، کە نایەکسانیی ستەمەکان لە تەنیا لە پەیوەندیی نێوان ژن و پیاودا بەرتەسک دەکەنەوە و ئاماژە بە کێشە بونیادییەکان ناکەن، کێشەکان بەپێی ئیمتیازەکانی خۆیان دەخوێننەوە. بۆیە فێمینیستان و چالاکوانانی ڕەشپێستی وەک کیمبەرلی کرێنشاو (کە دامەزرێنەری چەمکی ئینتەرسێکشنالیتییە)، بێڵ هوکس، ئەنجێلا دەیڤس،…هتد فێمینیستی ڕەشپپێستییان وەک تێۆرییەکی جیاواز لە فێمینیستی خۆرئاوایی دامەزراند. بە هەمان شێوەش فێمینیستی ئینتەرسێکشنالیتی هەوڵدەدات پەیوەندیی و لایەنە لێکدابڕێنراوەکانی نێوان چین، ڕەگەز(جێندەر) و ڕەگەز (ئێتنیک) بڕوانێت و خاڵە هاوبەش و جیاوازەکان بدۆزێتەوە.

ڕەخنەی فێمینیستی بۆ سەرمایەداری و پیاوسالاری:

لێرەدا دەمەوێت بە پشتبەستن بەم دوو فێمینیزمە (فێمینیزمی ئینتەرسێکشنالیتی و سۆسیالیستی) ڕەخنەی فێمینیستی بۆ سیستەمی سەرمایەداری باس بکەم. لە تیۆرییە مارکسییەکاندا ژنان تەنیا ناچنە ناو چوارچێوەی ڕەگەزەوە، بەڵکو لەگەڵ کاتێگۆرییەکانی دیکەدا بەشێکن لە «سوپای زەخیرەکراوی کاری پیشەسازیی» (industriellenReservearmee)[5] و بۆ ئەو سیستەمە تەنیا «ئامرازێکی بەرهەمهێنانن»[6]. ئەم تیۆرییە فێمینیستییانە دەرفەتی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنن پەیوەندییە جێندەرییەکان و پەیوەندییەکانی چەوساندنەوە لە چەندین لایەن و هۆکاری جیاوازەوە ببینین و هەروەها سیستەمی سەرمایەدارییش لە کۆنتێکستی بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتییدا بخەینە بەر باس. بێل هوکس لە ڕەخنەی بەرامبەر فێمینیستی سپی پێستدا دەڵێت: زۆرێک لە فێمینیستەکانی ئەمڕۆ تەنیا جیاوازییە جێندەرییەکان بە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکان دەبینن[7]، لەبەر ئەوە پێویستە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە نایەکسانییەکان تەنیا لە چوارچێوەیەکی نایەکسانیی نێوان ژن و پیاودا بەرتەسک ناکرێنەوە چونکە مرۆڤ تەنیا ڕەگەزەکەی نییە، بەڵکو ئەو دۆخە کۆمەڵایەتیی-ئابوورییە و ئێتنیکییەی تێی کەتووە، کاریگەری لەسەر نایەکسانیی و جیاکارییەکان دادەنێت و قوڵتریان دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کێشە سەرەکییەکەش پیاوان نین، دەتوانن ستەمکار بن، بەڵکو وەکچۆن بەشێک لە تیۆرییە فێمینیستییە لیبڕاڵەکان بانگەواز بۆ ئەوە دەکەن کە ژنانیش دەتوانن کرێکاران بچەوسێننەوە، ژنانیش دەتوانن ببن بە هەموو شتێک، بەو واتایەی هەرکە ژنانیش گەیشتن بە پێگەی سەروەری، دەتوانن هەرکەسێک کە بیانەوێت بکەن بە ژێردەستە، بەڵام ئامانجی سەرەکی لێرەدا تێکشکاندن و لەناوبردنی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و سەروەربوون بەسەر ئەوی دیکەدایە، نەک شوێنگۆڕکێی جێندەریی یاخود ئیتنیکی. لەمەشەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ تێزەکەی فایەرستۆن، کە لایەنی بایۆلۆژیی ڕیشەی ئەم دوالیزمەیە[8]، ئەوا دەبینین کە چۆن لایەنەکانی دیکە فەرامۆش دەکرێن، کە لە ڕاستیدا کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانییەکان بە دیاریکراوی نایەکسانییەکان لەسەر بنەمای جێندەریی بەجێدەهێڵن. ئەمەش بەو دەرئەنجامەمان دەگەیەنێت، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی پیاوانە بە واتای بە کۆتاگەیاندنی فۆڕمەکانی دیکەی چەوساندنەوە نییە[9]. چین، جێندەر و ئێتنیک بەیەکەوە پێکهاتەیەکی پراکتیکە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنن، ئیتر لەهەر شوێنێک دەربکەون. لەبەر ئەم هۆیە باوەڕم بەسێکوچکە و خاڵی یەکتربڕینی نێوان چین، جێندەر و ئێتنیک هەیە.

سیمۆن دو بۆڤار (١٩٠٨-١٩٨٦) فەیلەسوفی فەڕەنسی

بۆ ئەوەی باشتر لەم پڕۆسە یەکتربڕە تێبگەین، پێویستە سەرمایەداری لە کۆنتێکستە مێژووییەکەیدا بخوێنینەوە و هەروەها ئەو میکانیزمانەی چەوساندنەوە و ستەمکردن لە ژنان کارا دەکەن. بەم شێوەیە دەکرێت کێشەی ژن و جیاکاریی و نایەکسانییەکان سەرەتا بناسرێتەوە و دواتر دەرفەت بۆ کەمکردنەوە و کۆتاییهێنان بەو نایەکسانییانە بدۆزرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش چەمکی «کەڵەکەکردنی یەکەم»(ursprüngliche Akkumulation)[10]ی سەرمایە لای مارکس یارمەتیمان دەدات. کەڵەکەکردنی یەکەمی سەرمایە دەکرێت لە گۆڕانی پارەوە بۆ سەرمایە و لە سەرمایەوە بۆ زێدەبەها و لە زێدەبەهاوە دووبارە بۆ سەرمایە لێکبدرێتەوە. تیۆریزەکەری مارکسیستیی، سیلڤیا فەدیریچی هەمان چەمکی لە پەیوەندیدا بە سووتاندنی ژنە جادووگەرەکانەوە لە سەدەی ناوەڕاستدا خستووەتە بەرباس. لێرەدا چەمکی کەڵەکەکردن گرنگی خۆی دەبینێت، چونکە ئەم چەمکە پەیوەندیی و کاریگەرییەکانی فیودالیزم بۆ سەرهەڵدانی سەرمایەداری دەردەخات و هەلومەرجە مێژوویی و لۆژیکییەکەی ئەم سەرهەڵدانە دیاری دەکات، کە بە شێوەیەکی ڕیشەیی ئاماژەیەک و هەلڕەخساندنبوون بۆ دروستبوونی پەیوەندییە سەرمایەدارییەکان[11]. لە کاتێکدا ئابووریی فیودالیی بۆ چەندین سەدە لە قەیرانی کەڵەکەبووندا بوو، کۆمەڵێک پڕۆسەی شۆڕشی هەبوون دژ بەو سیستەمە ئابوورییە، کە زۆرینەیان لە لایەن ژنان و بزووتنەوە کۆلێکتیڤییەکانەوە بەڕێوە دەبرا. لە سەردەمی ڕاوکردنی ژنەجادووگەراندا دەوڵەت و کڵێساکان ئەو ژنانانەیان وەک جادووگەر لە قەڵەم دا ، کە بە تەنیا دەژیانیان و سەربەخۆ بوون یان هەژار بوون، یان ئەوەی کە زانینێکی تایبەتییان هەبوو، وەک مامانی یان چارەسەرکەر بوون لە ڕێگەی دەرمان و ڕووەکی سرووشتییەوە. بۆ ئەمەش پێویست بوو دۆخێکی بێ متمانەیی بەرامبەر بەو ژنانانە بخوڵقێنن. لەپشت ئەمانەشەوە باکگراوندێکی حەزی ئابووریی هەیە. لەو سەردەمەدا سەرەتای سەرهەڵدانی سەرمایەداری بوو، کەم کەم دەستکراوە بە بەتایبەتییکردنی زەوی و زارەکان و تێپەڕاندنی سەردەمی دەرەبەگایەتی (فیودالی) بۆ سەرمایەداری. لەسەرووی ئەمانەشەوە ئەو ژنانەی کە لەو شوێنانەدا ژیاون لە ڕێی کشتوکاڵ و زەوییەکانیانەوە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیانیان پڕکردۆتەوە و تەرخان کردووە. هەر ئەمەش ئەکتێکی بەرەنگاریی و نەهاتنە ژێرڕکێفی سەرمایەداری بووە، ئەم ژنانە دژی بەتایبەتیکردن وەستابوونەوە، بۆیە پێویست بووە ئەم بەرەنگارییە لەناو ببردرێت. بۆ ئەوەی ئەو پڕۆسە شۆڕشگێڕییە بە خاک بسپێرن، هەوڵ دراوە کاری ژنان، زانین و توانای ژنان، سێکسوالیتەی ژنان بێبەها بکرێت، بەوەی بەر لە گەشەسەندنی سەرمایەداری  دەستکراوە بە فراوانکردنی ڕاوکردن و سووتاندنی ژنە جادووگەران و باڵکشانی کۆلۆنیالیزم بۆ تەواوی جیهان. بۆ ئەمجامدانی ئەم پڕۆسەیەش پێویست بووە کە جەستە بگۆڕدرێت بۆ مەکینەی کار و شوێن پێدانی ژنان بەپێی داواکارییەکانی بەرهەمهێننانی هێزی کار. لەسەرووی ئەمانەشەوە پێویست بووە لە هێز و توانای ژنان بدرێت. بۆ ئەمەش هەم لە ئەوروپا و هەم لە ئەمریکا لە ڕێگەی لەناوبردن و سووتاندنی «جادووگەران» (کە لە ڕاستیدا مەبەست لە ژنان بووە) هەوڵدراوە بەو ئامانجە بگەن[12]. بەپێی فەدیریچی کەڵەکەکردن تەنیا تەرکیزی نەخستۆتە سەر سەرمایە، بە شیوەیەک تەنیا سەرمایە یەک لەدوای یەک کەڵەکە بکرێت، بەڵکو زیاتریش لەوە کەڵەکەبوون تەرکیز دەخاتەسەر جیاوازیی و لێکجیاکردنەوە لەنێو چینی کرێکاراندا، بە شێوەیەک قوچەکێتیی نەک تەنیا لە ڕووی جێندەرەکانەوە بەڵکو ئێتنیک و تەمەنیشەوە بووەتە بەشێکی ڕیشەیی چینایەتیی و لەدەرئەنجامی ئەوەشەوە دروستبوونی  پرۆلیتاریای مۆدێرن[13]. هەر لەبەر ئەمەش جیاکاریی و قوچەکێتی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە جێگیرکردنێکی ئایدۆلۆژیا و سیاسی بۆ پێکهاتەکانی سەرمایەداری.

سەرهەڵدانی سەرمایەداری هیچ پەیوەندییەکی بە ڕزگاریی ژنانەوە نییە و تەنیا سیستەمەکە پێویستی بە هەبوونی دەستی کاری کەم بەها و بێ کرێیە، لە ڕێگەی ئەو جیاکارییە جێندەریی و دابەشکردنی کارەوە توانیویەتی کاری ژنان وەک ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوە و ڕاگرتنی کۆمەڵگا، لە هەمان کاتیشدا بە کەمترین تێچوو ڕێکبخات.

لەگەڵ سەرهەڵدانی سەرمایەداریدا فۆڕمی ژیان و کارکردن دەگۆڕدرێت بۆ سیستەمی کاری کڕێ، کە ژنانیش وەک هێزی کار لەو پڕۆسەیەدا بەشدار دەبن. زۆرێک لایان وایە سەرمایەداریی دەرفەتی یەکسان بۆ ژن و پیاو بۆ کارکردن ڕەخساندووە و چیتر ژنان ناچارنین لە ماڵەوە کار بکەن، بەڵکو ئەوانیش وەک پیاوان بەشدارن لەنێو سیستەمی کاری کرێدا. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لەنێو کاری کرێدا جیاکاریی جێندەری و دابەشکردنی کار لەسەر بنەمای جێندەری لایەنێکی سەرەکی ئەم سیستەمەیە[14]. بۆیە دەکرێت ئەوە بگوترێت کە سەرهەڵدانی سەرمایەداری هیچ پەیوەندییەکی بە ڕزگاریی ژنانەوە نییە و تەنیا سیستەمەکە پێویستی بە هەبوونی دەستی کاری کەم بەها و بێ کرێیە، لە ڕێگەی ئەو جیاکارییە جێندەریی و دابەشکردنی کارەوە توانیویەتی کاری ژنان وەک ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوە و ڕاگرتنی کۆمەڵگا، لە هەمان کاتیشدا بە کەمترین تێچوو ڕێکبخات. سەرەڕای ئەمانەش نیگای فێمینیستی کاری چاودێری و ئاگالێبوون وەک گرنگترین و سەرەکیترین لایەنی کۆمەڵگا و هەتا سیستەمیش دەبینێت، کە سییستەمەکە خۆی بەهۆی میکانیزمەکانی بۆ هەڵکشانی ئابووری و زێدەبەهاوە ئەم لایەنە گرنگە لەبەرچاو ناگرێت. ئەم فەرامۆشکردن و نادیدەگرتنەی ئەو کارانەی کە زۆرینەی کات ژنانەیی دەکرێن لە ڕاستیدا وێرانکردنی کۆڵەکە بنچینەییەکانی ئەو سیستەمەیە. بۆیە هەروەک مارکس دەڵێت: سەرمایەداریی بەرەو خاڵی بەرەو پێشچوونی خۆی ناڕوات، بەڵکو خاڵی چوونەدەرەوە و کۆتایی ئەو سیستەمە[15]، چونکە ئابووریی سەرمایەداری سەرچاوە بنچینەییەکانی خۆی وەک سەرچاوەکانی سروشت و هێزی مرۆڤ وێران دەکات، بەهۆی چەوساندنەوەی بەردەوام، کە لەڕاستیدا ئەم سەرچاوانە زەروورییەتیان هەیە بۆ مانەوەو بەرهەمهێنانەوەی پڕۆسەکانی ئەو سیستەمە[16].

هەر قەیرانێک گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بەپێی ئەزموونە مێژووییەکانەوە دەکرێت ئەو ڕاستییە بسەلمێنرێت. قەیرانی ئابووریی فیودالیزم ئەو هەلەی بۆ گۆڕانکاریی خوڵقاند، کە کۆمەڵگاکانی سەرتاپا سەرەوژێرکرد و سیستەمێکی دیکەی بوونیادنا، ئەویش سەرمایەداریی و کاری کرێ بوو. قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ تا ٢٠٠٩ بۆ تەواوی سیستەمە ئابووریی و بانکییەکان زەرەرێکی بێشوماری خەمڵاند، ئەمەش وای کرد کە سیاسەتی نیوڵیبڕالیزمی جیهانی زیاتر تەرکیز بخاتە سەر لایەنە ئابوورییەکان. ئەو شتانەی کە دەبوو ڕزگار بکرێن لەو قەیرانەدا بانکەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکان بوون. لە دوای ئەم قۆناغەوە سیاسەتی نیولیبڕاڵیی جیهانی کۆمەڵێک هەلی کاری دیکەی ڕەخساند، بۆئەوەی پێش بە دەرکەوتە و پێشهاتەکانی قەیرانێکی دیکەی لە چەشنی ئەو قەیرانە داراییە بگرێت. بەرزبوونەوەی ڕێژەی شوێنی کار دەرفەتی ئەوەی ڕەخساند کە دەروویەکی دیکە بۆ پەروەردە، سیاسەت، میدیاکان، بازاڕەکان…هتد. بە ڕووی ژنانیش بکرێتەوە[17]. ئەمەش دەمانخاتە بەردەم پرسیارێکی ستراتیژی، ئایا دەکرێت هیوامان بە قەیرانەکان هەبێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و سەرلەنوێ فۆڕمپێدانەوەی کۆمەڵگاکان، کە لەوەوە بکرێت گۆڕانکاری بەسەر نایەکسانیی و جیاکارییەکاندا بهێنرێت؟ یان ئەوەی ئەو هەلومەرجانە بخەینە ژێر پرسیارەوە کە تێیاندا قەیران دروست دەبێت؟

وەک ڕوانگەیەکی جێندەری کە یەکسانییەکان لە ڕوویەکی چەندێتییەوە ببینێت، دەکرێت ئەم قۆناغە وەک قۆناغی «وەرچەرخانی مەزن» ببینرێت، بەو واتایەی کە تێکەڵاوبوونێکی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی ڕوویداوە کە بەرەو فۆڕمگۆڕینێکی جیهانی چووە[18]. بەڵام ئەگەر ئەم گۆڕانکاریی و پڕۆسەیە لە ڕوانگەیەکەی چۆنیەتی و ئینتەرسێکشنالیتییەوە سەیر بکرێت، چەند وێنایەکی سەیر لە نۆرمە جێندەرییەکان و ستێریۆتایپەکان هەم  لە گوتار و پراکسیسی گشتی و تایبەتیدا سەبارەت بە  “ژنانەییبوون” و «پیاوانەییبوون» بەدی دەکرێت. لەگەڵ ئەمانەشدا دیاردەیەکی دیکەی جیهانی لە هەڵکشاندایە، ئەویش بەرپرسیارێتیی و خەمی خود، کە هەموو ئەرکە بەرهەمێنەرە کۆمەڵایەتییەکان دەخرێتە ئەستۆی تاک. ئەو دروشمانەی دەیانگووت: «جەستەم هی خۆمە» و ئەو داواکارییانەی دەیانگووت جەستە وەک ڕەهەندێکی تایبەتیی و خودی کە هیچ پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە نییە، مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ڕێخۆشکەرییەک بوون بۆ سیاسەتی نیولیبڕالیزم، کە بتوانێت ئەم دروشم و داواکارییانە بۆ مەبەستی خۆی، کە کەمی تێچوو و پێنەدانی کرێ بە کارەکانی چاودێریی و ئاگالێبوونە، سوودی لێ ببینێت. لەگەڵ ئەمانەشدا پیویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کارەکانی چاودێریی و ئاگالێبوون خۆیان لە خۆیاندا ستەمگەری نیین، بەڵکو چەوسێنەرییەکەیان پەیوەندیی بە قوچەکێتی (هیرارکی) و پلەبەندیی ئەو کارانەوە هەیە لەژێر ئەو کارانەی دیکەوە کە قازانجی زیاتر دەهێنێت بۆ سەرمایەداریی.

کلارا تسەتکین (١٨٥٧-١٩٣٣) لە گردبوونەوەیەکی کۆمۆنیستەکان لە ئەڵمانیا ساڵی ١٩٢٥

کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە کە کارەکانی بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی و خێزانی لە کۆمەڵگا بۆرژوازییەکاندا وەک کارێکی سۆزداری، کە بەشێکە لە پیشە و سروشتی ژن مۆڕکی لێ دەدرێت[19]، هەر بۆیەش کاری بەرهەمهێنانەوە بە واتای کاری ژنان دێت. کاری بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی، کاری ناوماڵ و «کاری ژنان» دالا کۆستا[20] ماڵ وەک گێتۆیەک ناوزەند دەکات، بەوەی کە ڕۆڵی ژنانەیی و ژنی ماڵەوەبوون زیندانێکە بۆ شوناسێکی ژنانەیی. زیندانێک کە تێیدا هەم پیاوان و هەم ژنان لەبەرهەمهێنانەوەی پێکهاتە سەرمایەدارییەکان بەشدارن و دووبارە سوبیێکتێکی پڕ جیاوازیی ڕەگەزیی بەرهەم دەهێننەوە، بەوەش ڕەوایەتی زیاتر بە کاری بێکرێ (کاری ژنان) دەدرێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ژنان لە بازاڕی سەرمایەداریدا هێشتا بە واتای گۆڕانکاری بەرەو یەکسانی نایەت. ئەگەر لە دۆخی قەیراناویی پەتای کۆڕۆنا بڕوانین، دەبینین لە زۆرینەی وڵاتاندا، ئەوە ژنان بوون کە کۆمەڵگایان لەسەر پێ ڕاگرتبوو و ڕاگرتووە، چونکە لە سەرەتای قەیرانەکەدا هەموو سێکتەرەکان وەستێنران، بێجگە لە سێکتەری تەندروستی و پەروەردە. لەم دوو سێکتەرەشدا ڕێژەی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو دیارە و هەتا دەکرێت بڵێین ژنانن کە بە شێوەیەکی چالاکانە لەم بەشانەدا کار دەکەن. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی کارەکانی چاودێریی و ئاگالێبوون، کە هەتا بۆ سیستەمی سەرمایەداریش ڕۆڵێکی گرنگ لە مانەوە و نەکەوتنی دەبینن. لە کاتێکدا ئاراستەیەک زاڵە لەنێو بازاڕی سەرمایەداریدا، کە جیاوازییە ژنانەیی و پیاوانەییەکان زەقتر دەکاتەوە لە ژیانی تایبەتی و کار و سیاسەتدا، ئاراستەیەکی دیکەش هەیە کە هەندێک لە بوارەکانی کار بەژنانەیی دەکرێن، وەک کاری پەرستاری، چاودێریی تەندروستی، پەروەردەی منداڵان لە ماڵەوە و دایەنگاکان و هتد، لە هەمان کاتیشدا نادیدەگرتن و بێبایەخکردنی ئەو کارانە. چونکە هەرچی زیاتر کارێکی ژنانەیی بێت، بەهایەکی کەمتری پێ دەدرێت لە بازاڕی سەرمایداریدا[21]. جیاکاریی جێندەری بووەتە بەشێکی بنچینەیی سیستەمی کاری کرێ و کاری ماڵ، بۆیە لە دوایین دێڕدا ئەوە دووپات دەکەمەوە هەتا ئەو کاتەی دووبارە دابەشکردنەوەی کار و بەرپرسیارێتییەکان بۆ هەموو بوار و لایەنەکانی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی، ئیکۆلۆژیی و ئابووریی ڕوونەدات و کاری جددی بۆ نەکرێت، کارێکی ئاسان نییە قەیران و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان تێبپەڕێنرێن.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بانگەشە لیبڕالییەکان دۆزی ژن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە واقیعی بەرەو ڕزگاری ژن دەبەن، یاخود دەرفەت بۆ ئەوە دەڕەخسێت کە ژن بە وەهمی ئازادیی و بانگەشە لیبڕاڵییەکان بەرەو ئاراستەیەکی وا بەرن، کە ژنان خۆیان لەگەڵ پڕەنسیپەکانی سەرمایەداریی و پیاوسالاریی بگونجێنن و خۆیان خۆیان بەکاڵابوون و سێکسوالیزەکردنی جەستەیان هەڵبژێرن؟

وەکچۆن لیبڕاڵەکان باسی پێکەوەژیانی هەمەجۆر دەکەن و کۆمەڵگا مۆدێرنەکان وەک کۆمەڵگایەکی پلوڕالیستی دەچوێنن، کە دەرفەت و هەل بۆ هەموان دەڕەخسێت کە بەشداربن لە پڕۆسە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکاندا، هەر ئەم ئایدیای پلوڕالیزمە لە چوارچێوەی بانگەشەکردنەکان بۆ لیبڕالیزمدا هاتۆتە نێو کوردستانەوە، کە ئەمەش دەرفەتی بۆ ئەوە ڕەخساندووە هەمەجۆرییەکانی فێمینیزمیش لە کوردستان گەشە بکات. ئەم هەمە جۆرییەش دەکرێت لایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ لەگەڵ خۆیدا بهێنێ. بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بانگەشە لیبڕالییەکان دۆزی ژن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە واقیعی بەرەو ڕزگاری ژن دەبەن، یاخود دەرفەت بۆ ئەوە دەڕەخسێت کە ژن بە وەهمی ئازادیی و بانگەشە لیبڕاڵییەکان بەرەو ئاراستەیەکی وا بەرن، کە ژنان خۆیان لەگەڵ پڕەنسیپەکانی سەرمایەداریی و پیاوسالاریی بگونجێنن و خۆیان خۆیان بەکاڵابوون و سێکسوالیزەکردنی جەستەیان هەڵبژێرن؟ بەدەربڕینێکی دیکە، ئایا لەگەڵ کرانەوەی هەرێمی کوردستان بەڕوی سیاسەتی ئابووریی نیولیبڕاڵیزمی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، کام تێگەیشتن لەگەڵ پێوەرەکانی بازاڕی ئازاد و سیاسەتی نیولبڕاڵیزمدا هاتووەتە نێو کۆمەڵگای کوردی. هەروەها بۆچی ئاراستەیەکی دیاریکراوی فێمینیزم لە کوردستاندا گەشە دەکات و پشتیوانی دەکرێت لەلایەنی سیاسەتی لیبڕالیستییەوە؟

ترس لە فێمینیزم:

ناوهێنانی ئەکتێک بە ئەکتێکی فێمینیستی هێشتا ناکرێت بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە فێمینیستییە یاخود نا، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چ ئامانجێک لەخۆیدا هەڵدەگرێت و چ شتێک وەک کێشەی سەرەکی دەبینێت، کە هەوڵدەدات کاری بۆ بکات و بەرەو باشتربوونی بەرێت. ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان (NGO) بە گشتی ئەنجامدان و بەشدارییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە لەدەرەوەی هەر دەستتێوەردانێکی حکومەتی، ئەمەش بۆ توانای پارێزگاریکردن لە سەربەخۆیی و پرەنسیپەکانی ئەو ڕێکخراوە، کە لەسەری ڕێککەوتوون. بە هەمان شێوە ئەمە بۆ ڕێکخراوەکانی ژنانیش ڕاستە، چونکە زەروورییەتی بەرگریکردن لە ژنان بەرامبەر بەرکەوتنی ژنان بە توندوتیژیی و جیاکاریی و نایەکسانی سەری هەڵداوە. کەواتە ئەم هۆشیارییە دەبێت لە شوێنێکەوە سەرچاوەی گرتبێت، کە توانیبێتی هەست بەو جیاوازیی و چەوساندنەوانە بکات و هەڵیبسەنگێنێت، لەمەشەوە بیرۆکەی بەرگریکردن لە ژنان و مافەکانیان بۆ هاتبێت. ئەم هۆشیارییە دەکرێت وەک هۆشیارییەکی فێمینیستی دەرک بکرێت، هەتا ئەگەر بە ڕاستەوخۆیی خۆیان وەک فێمینیست پێناسە نەکەن. سەبارەت بەو ڕێکخراوانەش کە لە هەرێمی کوردستاندا چالاکانە کار دەکەن، تاکو ئێستا هەڵوێستێکی لەو شێوەیەم بەرچاو نەکەوتووە کە بتوانن بەبێ سڵەمینەوە خۆیان وەک فێمینیست پێناسە بکەن، بەڵام لە زۆرێک لەو کارانەی کە هەوڵیان بۆ داوە دەکرێت بخرێنە نێو کاتێگۆریی فێمینیزمەوە. لێرەدا ئەوەی جێی سەرنجە ترسە لە گووتنی فێمینیزم، ئەویش بەهۆی ئەو پێشبڕیار و ئەفسانانەی سەبارەت فێمینیستبوون لە کۆمەڵگا دژەژنەکان(میزۆگێن)دا برەوی پێ دەدرێت. ئەم دیاردەیەی دژەژنی و دژەفێمینیستییە لە چەندین سوچی کۆمەڵگادا خۆی مڵاسداوە و بە بەرگی جیاواز خۆی نمایش دەکات. ئەمەش دەکرێت گرنگترین هۆکاری سەرەکی بێت، کە ئەو ژنانەی ویستیان بۆ بەشداری لە گۆڕینی کۆمەڵگادا هەیە، بەڵام هۆشیارییەکی گەشەکردوویان سەبارەت بە پرسی ژن نییە، بکەونەوە نێو هەمان ئەو نەریتە باوانەی کۆمەڵگا، بەمەش نەتوانن لە دەرەوەی ئەو نەریتانە بیربکەنەوە. باشترین نموونە دەتوانێت ئەم ترسە بە باشی ڕوون بکاتەوە دروشمەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانە لە ڕۆژی هەشتی مارسی ٢٠٢١، کە بۆ من بووە جێگەی سەرنج و هەڵوێستە لەسەرکردن. بەکارهێنانی هەندێک چەمک و هەندێک دەربڕین ئەو باکگراوندە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەی هەڵگرانی ئەو دروشمانە دەردەخات، بۆ گەیاندنی ئەو شتەی باوەڕیان پێی هەیە دەیانەوێت چ شتێک بگەیەنن. بۆ کاتی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری ژنان و ژنانی نێو ڕێکخراوەکانی ژنان سەرەتا بە جلوبەرگی کوردییەوە و دواتر بە گۆڕینی وشەی ژن بۆ خانم ئەم ڕۆژەیان یادکردەوە لەگەڵیشیدا بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن، کە ئایا هیچ داواکارییەک و خواستێکیان هەبێت بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە. ئەم ئەکتە دەرخەری ئەو کەمی هۆشیارییەیە لەنێو چالاکوانان و بەشدارانی بەشێک لەو ڕێکخراوانە، کە بەهۆی نەبوونی هۆشیاریان لەسەر پرسەکانی ژن ئاراستەی خەباتی ژنان بەرەو ئاراستەی پێچەوانەی ئەو ئامانجە دەبەنەوە کە ژنانی ڕزگاریخواز خەباتیان بۆ کردووە. لە لایەکی دیکەشەوە زاڵبوونی ئاراستەیەکی فیکریی دیکە ژنان بەرەو خانمبوون ناچار دەکاتەوە و خەسڵەتەکانی ژن وەک چارەنووسی ئەبەدیی و سروشتیی ژن پیشان دەدات و لەم ڕێگەیەشەوە پێگەی ژنان لەو شوێنەدا دەهێڵێتەوە کە خۆی مەبەستیەتی، ئەویش ئەو دوالیزمە جێندەرییەی نێوان هەردوو ڕەگەز.

ڕەگەز، سێکسوالیتە و دوالیزمی ئەبەدی:

کۆمەڵگای کوردی بەدەر نییە لە پرۆسەی بەجیهانیبوون، بەو واتایەی دەکرێت هێشتا جیاوازیی کولتووریی و نەریتیی باو لە کۆمەڵگانای دیکە جیامان بکاتەوە، بەڵام سیاسەت و سیستەمە جیهانییەکە بەیەکەوە کار دەکەن و یەکتری تەواو دەکەن، هەر لەبەر ئەمە پێویستە لەوە تێبگەین کە ئەو سیستەم و سیاسەتە نیولیبڕاڵییە جیهانییە پابەندە بە چ کڕۆکێکەوە بۆ سەقامگیرکردن و بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتیی و خودی سیستەمەکە.جیاوازییە جێندەرییەکان و وابەستەیی و سێکسیزم لەلایەن «سەرمایەداریی پیاوسالارییەوە»[22] ڕۆڵێکی بەرچاوییان هەیە بۆ هێشتنەوە و سەقامگیرکردنی نەزمی بۆرژوازیی- سەرمایەداری[23]. لە پەیوەندییەکانی ڕۆژانەدا لەنێو ئەو سیستەمە پیاوسالارییەدا دوو پۆلێندبەندی هەن، یەکێکیان هەر مرۆڤێک بەپێی بوونە بایۆلۆژییەکەی کۆدی مێ و نێری لێ دەدرێت، بە واتای «دووڕەگەزی»[24] و هەر جۆرێکی دیکە بەزۆرەملێ دەخرێتە نێو ئەم دوو کاتێگۆرییەوە یاخود وەک شتێکی ناسروشتیی و نائاسایی لە قەڵەم دەدرێت، کە دەبێت پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت بۆ دووبارە هاتنەوە نێو ئەو نەزمی دووڕەگەزییە. لە لایەکی دیکەشەوە سێکسوالیتەی مرۆڤ لە «جەبری هێترۆسێکسوالیتەبوون»[25]دا دەهێڵدرێتەوە. هەموو ئەمەش وێنایەکی دەستەجەمعییە هەر لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگا بۆرژوازییەکانەوە جێگەی خۆی گرتووە و بەو وێنەیەش بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتیی پەیوەندییە جێندەرییەکان بەڕێوە دەڕوات. ئەم وێنە نەریتییە نەزمێکی دوالیستیی لەنێوان جێندەرەکان دروست دەکات، کە لە بوار و کایە تایبەتی و دەوڵەتییەکاندا بە سیستەماتیکی دەکرێت. بۆ ئەمەش هێشتنەوە و بە پیرۆزکردنی شێوازی خێزانی بۆرژوازی، کە تێیدا ژن و منداڵ لەژێر سێبەری پیاوی بەخێوکەردا دەهێڵنەوە، بەشێکن لە پێداویستییەکانی بەرهەمهێناەوەی سەرمایەداری. بەپێی جودیت بەتلەر جێندەر پێگەیەکی سیمبۆلییە، کە لە ڕاستیدا لە«یاسای سزادان» (penal code) وەردەگیرێت و بەرجەستە دەکرێت، بەو واتایەی بۆ قبوڵکردنی ئەو پێگەیە سەرەتا کەسەکە ناچار دەکرێت، ئەم ناچارکردنانەش لەنێو زمان و پەیوەندییە کولتوورییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا ڕەنگ دەداتەوە[26]. ئەم جەبرانەش هێڵێکی نەپچڕاوی نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنن، لەپاڵ جیاوازیی و نایەکسانییە جێندەرییەکان مەسەلەکانی ئیتنیک و چینایەتییش بەزەقی دەکەونە بەرچاو.

بەپێی مارکس سەرمایەداری لەگەڵ سەرهەڵدانیدا فیودالیزمی داڕماند، بەڵام ستڕەکچەرە پیاوسالارییەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت. بۆیە لێرەدا پێویستە بە ڕوونی ئاماژە بە چەمکی پیاوسالاریی بکرێت، لەبەر ئەوەی کاراکتەرێکی مێژوویی هەیە لە چەوساندنەوەی جێندەریدا.

لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ڕەتکردنەوە و تەنانەت قبوڵکردنی ئەو تێزەش نیم، کە سەرمایەداری «نابینایە لەبەردەم جێندەرەکان»[27]، بەو مانایەی کە بۆی گرنگ نەبێت کام ڕەگەزە ئەوی دیکە دەچەوسێنێتەوە، چونکە بەپێی مارکس سەرمایەداری لەگەڵ سەرهەڵدانیدا فیودالیزمی داڕماند، بەڵام ستڕەکچەرە پیاوسالارییەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت. بۆیە لێرەدا پێویستە بە ڕوونی ئاماژە بە چەمکی پیاوسالاریی بکرێت، لەبەر ئەوەی کاراکتەرێکی مێژوویی هەیە لە چەوساندنەوەی جێندەریدا. هەر لەبەر ئەمەشە سەرمایەداری دەستی کراوەیە بۆ پەیوەندییەکانی هێز و دەسەڵات لەنێوجێندەرەکاندا[28]. لە پراکسیس و لە ئەکادیمیای فێمینیستیدا کۆمەڵێک تیۆری جیاواز هەن بۆ لێکۆڵینەوە جێندەرییەکان، کە هەندێکیان جیاوازییە جێندەرییەکان یاخود بە دەربڕینێکی دیکە نایەکسانییەکان بەهۆی ڕەگەزەوە وەک کاتێگۆرییەکی پێکهاتەیی کۆمەڵگا دەرک دەکرێت، کە تێیدا نەزم و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ئەو جیاوازییە جێندەریانە دروست دەکەن یاخود قوڵتری دەکەنەوە. لەمەشەوە کارکردن لەسەر تێگەیشتن لە میکانیزمەکانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و هەوڵدان بۆ گۆڕینیان، دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت کە جیاوازی و نا یەکسانییە جێندەرییەکان کاڵ ببنەوە. بەڵام لە هەندێک لە تیۆرییەکانی دیکەدا واقیعیەتە بایۆلۆژییەکان وەک هۆکاری سەرەکی ئەم نایەکسانیی و جیاوازییانە دیاری دەکرێن و وەک خاڵێک ئاماژەیان پێ دەکرێت کە تێپەڕین لێیان کارێکی ئەستەمە. ئەم تیۆریانەش زۆرتر جەخت لەسەر ڕواڵەت و خەسڵەتە تایبەتییەکانی (بە تایبەتی) هەردوو ڕەگە (ژن و پیاو) دەکەنەوە. بۆ نموونە شولامیت فایەرستۆن جیاوازییە جێندەرییەکان لە ڕێگەی پیاوسالارییەوە وەک حەقیقەتێک دەبینێت، کە ژنان تێی کەوتوون، بەو هۆیەشەوە پێویستە فێمینیستەکان کاتێک باسی نایەکسانییەکان دەکەن، نەک هەر تەنیا کولتووری ڕۆژئاوایی بخەنە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو سروشتیش[29]. بە دەربڕینێکی دیکە فایەرستۆن ڕیشەی دوالیزمی جێندەری لە بایۆلۆژیی و وەچەخستنەوەدا دەبینێتەوە، هەتا لای ئەو ڕزگاریی ژن ئەو کاتە بە دەست دێت، کە ژنان چیتر ئەرکەکانی وەچەخستنەوە و کارە چاودێریی و پڕ هەست و سۆزەکان ئەنجام نەدەن، بەمەش ئەگەر تەکنەلۆژیا بە ڕادەیەک پێشکەوت، کە ئەو ئەرکەی خراوەتە پاڵ ژنان بگرێتەوە، ئەوا دەکرێت ڕزگاریی و یەکسانیی جێندەری بەدی بێت. بە پێچەوانەی فایەرستۆنەوە، میشێل بارێت دیدێکی دیکەی فێمینیستی هەیە و دەڵێت: فێمینیستان ئەرکییان ئەوە نییە دۆخی بایۆلۆژی، کە ڕەگەز و سێکسوالیتی دەگرێتەوە، فۆرمێکی دیکەی پێ بدەن، بەڵکو دەبێت فێمینیستان ئەو پەیوەندییانە بگۆڕن کە لەسەر بنەمای چەوساندنەوە و نایەکسانیی جێندەری دروستبوون[30]. بەپێی بارێت جیاوازییە فیزیکی و بایۆلۆژییەکان شتێک نین بۆ نکوڵیلێکردن، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە بۆچی جیاوازییە سروشتییەکان لە ڕێگەی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانەوە مرۆڤەکان دەخەنە پێگەیەکی دیالێکتیکییەوە و باڵادەستی و ژێردەستەیی بەدی دەهێنن. هەر لەبەر ئەمەش پێویستە باس لەوە نەکرێت کە چ جیاوازییەکی « بایۆلۆژی» لەنێوان ڕەگەزەکاندا هەیە، بەڵکو چ پێکهاتە و میکانیزمێک ئەم جیاوازیانە زەق دەکەنەوە و دووبارە بەرهەم دەهێنرێتەوە.

دوو سیستەمی جیاواز و سەربەخۆ پاڵنەرن بۆ چەوساندنەوە لەسەر بنەمای ڕەگەزی، هەم سیستەمی پیاوسالاریی کە پیاو تیایدا دەبێتە بکەری باڵادەست بەسەر جێندەرەکانی دیکەدا بە دیاریکراوی بەسەر ژندا و هەم سیستەمی سەرمایەداری کە تێیدا ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و چینایەتیی ڕۆڵی سەرەکی لەم چەوساندەوەیەدا دەبینن. ئەم فۆڕمە باڵادەستیانەش چەوساندنەوەیەکی ئابووریی و جێندەرین، پەراوێزخستنێکی کۆمەڵایەتیی و ئابوورین. پێکهاتە پیاوسالاریی و سەرمایەدارییەکان بەندن بەو قوچەکێتییەوە (هیرارکی)، کە بکرێت باڵادەستیی پیاو بەسەر ژن و لە هەمان کاتیشدا باڵادەستیی چینێک بەسەر چینێکی دیکەدا. بۆ بەدیهێنان و پاراستنی ئەم قوچەکێتییەش هەردوو سیستەمەکە زەروورییەتێکی زۆرییان هەیە بۆ زیاتر ڕەوایەتیدان بە دووڕەگەزیی و جەبری هێترۆسێکسوالیتی، چونکە دووڕەگەزیی و جەبری هێترسێکسوالیتی ئەم قوچەکێتییانە بە بەردەوامی دەپارێزرێن و دووبارە بەرهەم دەهێنرێنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا وا دەردەکەوێت دووڕەگەزی وەک “زیندان”[31]ێک بێت، کە مرۆڤ تێیدا ناچار دەکرێت بمێنێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دیوارەکانی ئەم زیندانە قابیلیەتی شکاندنییان هەیە وەک هەر چوارچێوەیەکی دیکەی ناچارکردن، چونکە هەلومەرجەکانی دووڕەگەزی چیتر بەهانەیەکی بایۆلۆژیی و سروشتیان نەماوە و بەپێی توێژینەوە نوێیەکان تەنیا دەرئەنجامی پڕۆسە و نۆڕمە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکانن. توێژینەوەکان دەربارەی ترانسجێندەر ئەوە دەردەخەن کە لەنێوان ئەناتۆمی-فیزیکیی ڕەگەزیی جەستەیی و شوناسی ڕەگەزدا هیچ پەیوەدنییەکی بنچینەیی سروشتی بوونی نییە[32]، بەو واتایەی کاتێک کەسێک لە کاتی لەدایکبوونیدا هەر ڕەگەزێکی هەبێت، ئەوە گەرەنتیی ئەوە ناکات کە کەسەکە لە کاتی پێگەیشتندا هەست بە چ شووناسێک بکات، بەڵکو لە ڕوویی ئەناتۆمیی و فیزیکییەوە هیچ پەتێکی پەیوەندیی نییە، بەڵکو نۆڕم و نەریتەکانی کۆمەڵگا و کولتوورە کە کەسەکە ناچار دەکەن بەوەی چ شوناسێک هەڵبگرێت. بۆیە دووجەمسەریی یاخود دووڕەگەزیی لەنێوان ژن و پیاودا و ئایدیالی هێترۆسێکسوالیتی قابیلیەتی تێپەڕاندنیان هەیە[33]. لە دەرئەنجامی ئەوەشەوە جێندەر یان ڕەگەز دەتوانێت دەرکێکی زیاترمان سەبارەت بە کارکرد و واتای جەستە پێ بدات و هەروەها جێندەر بەشێکیشە لە لایەنە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکان، کە چ ڕەگەزێک بە تاک دەبەخشن لە هەمان کاتیشدا چی لە ئەودا بەرجەستە دەکەن. پێشکەوتنی پزیشکی بۆ مەسەلەکانی وەچەخستنەوە و کۆنتڕۆڵی مناڵبوون ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە تێکشکاندنی وێنەی خێزانی هێترۆنۆرماتیڤی و ئەمەش پیشانمان دەدات جەبری هێترۆسێکسوالیتی و واتای خێزانی بۆرژوازی دۆخێکی ئەبەدیی چەقبستوو نییە و گۆڕانکاریی بەسەردا دەهێنرێت.

ڕەخنە لە پیاوانەییبوون:

ڕەوتێکی فێمینیستی، پێویستی بە کۆمەڵێک توانای مرۆیی و ماتریاڵی هەیە، کە بتوانێت لەو ڕێگەیەوە لێکۆڵینەوەی زیاتر و تێگەیشتنی زیاتر لەسەر پرسی جیاکاریی و چەوساندنەوەی جێندەری بکات، لە هەمان کاتیشدا تیۆریگەلێکی فێمینیستی بخرێتە بەردەست تا لەو ڕێگەیەوە ئاشنایی بەدی بێت بە فۆڕمەکانی چەوساندنەوە، چونکە هۆشیاریی و تێگەیشتن لە فۆڕمە لێکدابڕاو و یەکتربڕەکان دەتوانن ئاماژە بە خاڵێک بۆ دەستپێکردن و کارکردن لەسەر ئەو پرسانە بکەن. ئەم هۆشیارییەش دەتوانێت لە داهاتوودا هەموو ڕەگەزەکان لەو جیاکاری و چەوساندنەوانە بەئاگا بهێنێتەوە، نەک ئەوەی وەک زۆرێک لایان وایە فێمینیزم بابەتێکە دەبێت تەنیا ژنان پێوەی خەریک بن. کاتێک پیاو ئاشنا نییە بەو وێنا بەدێوەزمەبووەی خۆی، هۆشیاریی فێمینیستی بۆ ژنان هیچ دەردێک چارەسەر ناکات، بەڵکو هێڵی جیابوونەوەی ڕەگەزەکان زۆرتر لە یەکتر دوور دەخاتەوە. کاتێک لە زۆرینەی شوێنەکاندا ناوی کۆرسەکانی بەرگریکردنمان بەرگوێ دەکەوێت، دەبێت لەوە تێبگەین کە بەپێی ئەو سیستەمە ئەو ڕەگەزەی دەبێت خۆی بپاریزێت و بەردەوام لە خۆتۆکمەکردندا بێت، تا نەکا ڕەگەزی پیاو دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر، نەکا توندوتیژی بەرامبەر ئەنجام بدات، نەکا لەبەر ئەوەی ژنە لە شوێنەکانی کار و شوێنە گشتییەکان ناحەقی و جەوساندنەوەی بەرامبەر بکرێت.. هتد، ڕەگەزی ژنە. لەمەشەوە وا دەبینرێت کە ئەرکی هۆشیاریی و تێگەیشتن لە فۆڕمەکانی ستەمکردن ئەرکی ژنانە، وەکئەوەی پیاوان زۆر دەمێک بێت بەوە گەیشتبن. پیاوان دەمێکە بەوە گەیشتوون کە بوونی خۆیان نامۆببن و تەنیا دێوەزمەیەک بن، کە هەموو خەسڵەتەکانی ترس و تۆقین، تاوان و کوشتن و توندوتیژی تیایاندا کەڵەکە کراوە. پیاوانیش شان بەشانی ژنان دەبێت بەشدار بن لەو پڕۆسەی ڕەخنەکردنەی پیاوێتییدا، نەک ژنان بە تەنیا ئەو قورساییە بگرنە ئەستۆ، ئەم هەڵەتێگەیشتنە بووەتە لایەنێکی چێنراو لە زۆرێک لە تاکەکانی کۆمەڵگادا. بۆیە گرنگە ژنان و پیاوان و هەروەها نەوەی نوێش سەرلەنوێ پەروەردە بکرێنەوە بە پەروەردەیەک کە تێیدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە ڕۆڵی ژن و پیاو نەکرێت، کچانی چکۆلە بە خەسڵەتە خستنەپاڵدراوە ژنانەییەکان و کوڕانی چکۆلەش بەبێ پەرپرسیارێتی و توندوتیژییەوە گەورە نەکرێن.

پەراوێزەكان

[1]Waldmann2019: 30

[2]Haug 2010: 143

[3]Haug 2010: 143

[4]Luxemburg 1979: 412

[5]Marx 2004: 555

[6]Marx & Engels 2009: 43

[7]Hooks 1994: 323

[8]Firestone 1975:14

[9]Hooks 1994: 323

[10]Marx 2004: 635

[11]Fedirici 2012a: 77

[12]Fedirici 2012a: 78

[13]Fedirici 2012a: 78

[14]Barrett 1990: 137

[15]Marx 2004: 635

[16]Wichterich 2020: 143

[17]Wichterich 2010: 165

[18]Wichterich 2010: 165

[19]Federici 2012b: 15

[20]Dalla Costa 1976: 279

[21]Wichterich 2009: 3

[22]Kraemer et al. 2012 :31/ Berger 2008, S. 372

[23]König/ Jäger 2011: 147

[24]Landweer 1994: 140

[25]Butler 1994: 101

[26]Butler 1994: 104-105

[27]Kraemer et al. 2012 :31

[28]Barrett 1990: 221

[29]Firestone 1975: 10

[30]Barrett 1990: 225

[31]Landweer 1994: 140

[32]Kuster 2017: 7

[33]Kuster 2017: 8

سەرچاوەکان:

Barrett, Michèle (1990). Das Unterstellte Geschlecht. Umrisse eines marxistischen Feminismus. 2             Auflage. Argument. Berlin.

Butler, Judith (1994). Phantasmatische Identifizierung und die Annahme des Geschlechts. (S. 101-138). In Band: Institute für Sozialforschung (Hrg.) (1994). Geschlechterverhältnisse und Politik. Suhrkamp. Frankfurt am Main.

Dalla Costa, Mariarosa (1976). Die Produktivität der Passivität. Die unbezahlte Sklaverei als Grundlage für die Produktivität der Lohnsklaverei. (S.275-295) In: Menschik, Jutta (Hg.) (1976). Grundlagetexte zur Emanzipation der Frau. 1 Auflage. Pahl-Rugenstein. Köln.

Federici, Silvia (2012a). Caliban und die Hexe. Frauen, der Körper und die ursprüngliche Akkumulation. Mandelbaum. Wien.

Federici, Silvia (2012b). Aufstand aus der Küche. Produktionsarbeit im globalen Kapitalismus und die vollendete feministische Revolution. Kitchen Politics: Band 1. 1 Auflage. Edition assemblage. Münster.

Firestone, Shulamith (1975). Frauenbefreiung und sexuelle Revolution. Fisher Taschenbuch Verlag.

Haug, Frigga (2010). Briefe aus der Ferne. Anforderungen an ein feministisches Projekt heute. 1 Auflage. Argument. Hamburg.

Hooks, bell (1994). Feminismus – eine transformative Politik. (S. 323-337). In Band: Kaiser, Nancy (Hrg.) (1994). Selbst bewusst. Frauen in den USA. 1 Auflage. Reclam Verlag. Leipzig.

König, Tomke König / Jäger, Ulle (2011). Reproduktionsarbeit in der Krise und neue Momente der Geschlechterordnung. Alle nach ihren Fähigkeiten, alle nach ihren Bedürfnissen! (S.147- 164). In Demirovic´, Alex / Dück, Julia/ Becker, Florian/ Bader, Pauline (Hrsg.) (2011). VielfachKrise, Im finanzmarktdominierten Kapitalismus. VSA Verlag. Hamburg.

Kraemer, Klaus/ Korom, Philipp/ Nessel, Sebastian (2012). Kapitalismus und Gender. Eine Auseinandersetzung mit der kapitalismuskritischen Intersektionalitätsforschung. Berliner Journal für Soziologie. Berlin J Soziol 22:29–52 DOI 10.1007/s11609-012-0178-z. Online verfügbar:https://link.springer.com/content/pdf/10.1007/s11609-012-0178-z.pdf

Kuster, Friederike (2017). Mann – Frau: die konstitutive Differenz der Geschlechterforschung. In: Kortendiek, Beate et al. (Hrsg.) (2017), Handbuch Interdisziplinäre Geschlechterforschung, Geschlecht und Gesellschaft. Springer Fachmedien. Wiesbaden. Online verfügbar:https://link.springer.com/chapter/10.1007%2F978-3-658-12496-0_3

Landweer, Hilge (1994). Jenseits des Geschlechts? Zum Phänomen der theoretischen und politischen Fehleinschätzung von Travestie und Transsexualität. (S. 139-167). In Band: Institute für Sozialforschung (Hrg.) (1994). Geschlechterverhältnisse und Politik. Suhrkamp. Frankfurt am Main.

Luxemburg, Rosa (1979). Gesammelte Werke 1/1. Dietz Verlag. Berlin

Marx, Karl (2004). Das Kapital. Kritik der politischen Ökonimie. Ungekürzte Ausgabe nach der zweite Auflage 1872. Voltmedia. Paderborn.

Marx, Karl/ Engels, Friedrich (2009). Manifest der kommunistischen Partei. Anaconda. Köln.

Waldmann, Maximilian (2019). Queer/Feminismus und kritische Männlichkeit. Ethico-politische und pädagogische Positionen. Budrich UniPress Ltd. Opladen. Berlin. Toronto.

Wichterich, Christa (2009). Krisen, Kapital und Kosten. Ein feministischer Blick auf die globalen Krisen. in: Lunapark. Online verfügbar:http://www.femme-global.de/fileadmin/user_upload/femme-global/themen/globalisation/Krise_Luna2.pdf

Wichterich, Christa (2010). Geschlechteranalysen und – Diskurse in der Krise. (S. 164-187). In: PERIPHERIE Nr. 118/119, 30. Jg. 2010, Verlag Westfälisches Dampfboot, Münster.

Wichterich, Christa (2020). Covid-Kapitalismus, Körper und Care. (S. 143-145). In: FeminaPolitica – Zeitschrift für feministische Politikwissenschaft, 29(2). Online verfügbar:https://doi.org/10.3224/feminapolitica.v29i2.27

The post فێمینیزم یەکسان نییە بە فێمینیزم appeared first on ژنەفتن.

خاڵی یەکتربڕینی سێکسیزم، ڕاسیزم، هۆمۆفۆبیا، زێنۆفۆبیا
لە هەفتەی ڕابردوودا (ڕۆژی ٢ی ئەپڕیلی ٢٠٢١) لە ڕێگەی میدیاکانەوە هەواڵی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان(هۆمۆسێکسوالان)م پێگەیشت، بۆ ڕاست و دروستی ئەو هەواڵە لە چەندین میدیای جیاوازدا گوێبیستی هەمان هەواڵ بووم، کە دیارە بەپێی بیروباوەڕە دەقبەستووەکانی هەرێمی خێڵەکی کوردستان هۆمۆسێکسوالی تاوانە. هاودەم لەگەڵ گواستنەوەی هەواڵەکەدا بێجگە لە تەواوی ئەو کێشە گەورەیە، شتێکی دیکە سەرنجی ڕاکێشام، ئەویش نەبوونی ئێتیکی (ئەخلاقی) ڕاگەیاندن و توێژینەوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا بەنێویەکداچوویی کێشە و دیاردەکانی وەک: سێکسیزم، ڕاسیزم، هۆمۆفۆبی، زێنۆفۆبی(ترس بەرامبەر بێگانە) و سنوور و نەتەوەپەرستی. کە بۆ تێگەیشتن لەم ئاوێتەبوونەی ئەو دیاردانە ناکرێت بە تەنیا باس لەیەک لایەن بکرێت، بەڵکو پێویستیمان بە ئینتەرسێکشنالیتی دەبێت، بۆ دەرککردنێکی باشتری پەیوەندییە هاوبەشەکانی ئەو دیاردانە. بە هەمان شێوەش تەنیا دەکرێت لە ڕوانگەیەکی ئینتەرسێکشنالیتییەوە بکرێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دیاردەیە بکرێت، کە هۆکارەکانی وەک چینایەتی، ڕەگەزی سێکسی و ڕەگەزی ئێتنیکی ڕۆڵی سەرەکی دەبینن تێیاندا.

نا بۆ سێکسیزم، نا بۆ ڕاسیزم، نا بۆ هۆمۆفۆبیا، نا بۆ زێنۆفۆبیا

لە تەواوی توێژینەوە، ڕاپۆرت و هەواڵگواستنەوە … هتد، چەند ڕێسایەکی زۆر سادە هەیە. کەسی توێژەر یان ڕۆژنامەنووس بۆ بەدواداچوون و پشتڕاستکردنەوەی تێزێک، هەواڵێک یاخود هەرشتێکی دیکە، دەبێت لەبەرچاوی بگرێت، ئەویش تێکەڵنەکردنی بیروڕای شەخسی (لێرەدا مەبەستم پێشبڕیار و ڕق و کینەی کەسێتیی بەرامبەر شتێک) لەگەڵ ئەو بابەتەی کە دەتەوێت کاری لەسەر بکەیت، ئەگەرچی ئاسان نییە بێلایەنانە(ئۆبیێکتیڤی) مەسەلەکان بخوێندرێنەوە و کاریان لەسەر بکرێت، بەڵام گرنگیی گواستنەوەی هەواڵ و کاری توێژینەوە لەوەدایە، کە سەرەتا بەبێ حوکمی پێشینە هەموو لایەنەکانی هەڵبسەنگێندرێت و دواتر لە ڕێگەی ئەو هەڵسەنگاندەوە گریمانەیەک دەخرێتەڕوو. بۆ ئەمەش پێویستە ناوبهێنرێت کە ئەمە تەنیا گریمانەیەکە و دەکرێت بسەلمێنرێت یاخود بە پێچەوانە. لەکاتی توێژینەوە و خوێندنەوە و ڕووماڵکردنی زیاتری بابەتەکەدا دەکرێت بە دەرئەنجامێک بگات یاخود هەرگیز هیچ دەرئەنجامێک. لە دەرئەنجام و ئەوەی کە کەسی توێژەر پێیگەیشتووە دەکرێت گفتوگۆیەک دروستبکات و لایەنەکان بەپێی بیروڕای خۆی (سوبێکتیڤیتی) لێکبداتەوە و ئارگومێنتی بۆ بهێنێتەوە، کە بۆچی لەگەڵییەتی یان بۆچی دژییەتی. ئەمە تەنیا شەرحێکی کورت بۆ ئەوەی بچمە سەر ئەو بابەتەی دەمەوێت بیگەیەنم.

زۆر کات ڕاپۆرتێکی سێ دەقەیی بەسە بۆ ئەوەی بکرێت هەموو کێشە بەیەکداچووەکانی کۆمەڵگا ببینیت و بزانیت کۆمەڵگا بەرەو چ ئاڕاستەیەكدا دەڕوات. لە سەرەتای یەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا (ڕاپۆرتێکی سێ دەقەیی) لەگەڵ باسکردنی هۆمۆسێکسوالیتی وەک نەنگیی و تاوانێک ڕاگەیاندکارەکە دەستدەکات بە دەربڕینی پێشبڕیارە پڕ لە سێکسیتی و ڕاسیستییەکانی، بێ ئەوەی کە ئەمە وەک گریمانەیەک دابنێت، بەڵکو وەک فاکتێکی جێگر ئاماژەی پێدەکات و دەڵێت:

“ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە شاری سلێمانی، کە ماوەیەکە ئەم دیاردەیە ڕووی لە زیادبوون کردووە و ژمارەیەکی زۆر بە تایبەت هاووڵاتی عەرەب هاتوونەتە ناو سنووری پارێزگای سلێمانییەوە، کە هاوڕەگەزخوازن.” سەرەڕای نەبوونی ئێتیکی ڕاگەیاندکاری لە کەسی ڕاگەیاندکاردا، دەبینین کە بە شێوەیەکی زەق جەخت لەسەر چوار شت بەدیاریکراوی دەکاتەوە:

١. هۆمۆسێکسوالیتی وەک دیاردەیەک، کێشەیەکی کۆمەڵگا و تاوانێک، کە هاوشێوەی نەخۆشی و پەتایەک بڵاو دەبێتەوە (هۆمۆفۆبی).

٢. زۆر جەختکردنەوە لەسەر شوێن، بەو مانایەی کە ئەو شوێنە سنوورێکی هەیە و نابێت ببەزێنرێت.

٣. لە کاتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە هۆمۆسێکسوالیتی نەخۆشییەکی واگیرە، بڕیار لەسەر ئەوەش دەدات کە ئەو نەخۆشییە هی ناو ئەو سنوورە دیاریکراوە نییە و خەڵکی بیانی لەگەڵ هاتنیان بۆ ناو ئەو سنوورە، ئەو نەخۆشییەش (هۆمۆسێکسوالیتی) دەهێننە نێو ئەو کۆمەڵگایەوە (زێنۆفۆبیا و ڕاسیزم).

٤. ستایشکردن و پیاهەڵدانی پۆلیس و دەزگاکانی ئاسایش و سەرکوتکاری، وەکئەوەی ڕێگرییان لە تاوانکارییەکی گەورە کردبێت. موقەدەسکردنی دەزگای سەرکوت لە ڕێگای میدیاوە.

ئەم پرسە دەقۆسترێتەوە بۆ زیاتر دانپیانان بە پایەکانی ئەو سیستەمە (سێکسیزم، ڕاسیزم) و شاردنەوەی پرسە سەرەکییەکان (کێشە و قەیرانە ئابووریی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان).

لێرەدا ترس لە بێگانە و ڕاسیزم بە شێوەیەکی زۆر دیار و ڕەوایەتیپێدراو هەستی پێدەکرێت، لە هەمان کاتیشدا وەک ئاگرخۆشکردنێکی زیاتر ناوی عەرەب دەهێنرێت، کە “عەرەب” لە ڕووی نەتەوایەتی و لە ڕووی جوگرافییەوە سنوورێکیان هەیە لەگەڵ کورددا. ئەم پرسە دەقۆسترێتەوە بۆ زیاتر دانپیانان بە پایەکانی ئەو سیستەمە (سێکسیزم، ڕاسیزم) و شاردنەوەی پرسە سەرەکییەکان (کێشە و قەیرانە ئابووریی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان). هەر ئەم بەتاوانکردنەی سێکسوالیتی تاکێک و ئەنجامدانێکی مارشێکی پۆلیسی و میلیتاری ئاماژە بەوە دەکەن کە سێکسوالیتی مرۆڤ چیتر تایبەت نییە بە خودی کەسێکەوە، بەڵکو بەپێی نۆڕم و نەریتە باوەکانی کۆمەڵگا بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆیە وەک خۆم لەو باوەڕەدام سێکسوالیتی ڕەهەندێکی سیاسی هەیە وەک لەوەی کە تەنیا شتێکی شەخسی بێت، چونکە چارەنووسی هەر کەسێک بەپێی ئەو ژینگەیەی کە تێیکەوتووە دیاری دەکرێت.

پشتیوان بەهادین (بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر) لەو ڕاپۆرتەدا بە تایبەتی جەخت لەسەر ئەوە دەکات، کە هۆمۆسێکسوالیتی “بەدڕەوشتی”یە، ئەوان (پۆلیس و ئاسایش) بەپێی قسەکانی پشتیوان بەهادین هەستاون بە “دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە پشێوی و تێکدەری لەناو شاری سلێمانی دروست دەکەن” و ئەرکی ئەوان وەک پاسەوانی ئەخلاقی خەڵک ڕاگرتنی ئەمنییەتە و دەڵێت: “ناهێڵین ئەمنییەتی ئەم شارە تێکبچێت” و، “ڕێگری بکرێت لە کۆمەڵێک خەڵک، کە کاری هاوڕەگەزبازی دەکەن لەناو شاری سلێمانیدا”، وەکئەوەی بەبێ هەبوونی هۆمۆسێکسوالەکان شار لە ئەمنییەتدا بێت. وەکئەوەی گەندەڵی، دزی نەوت، موچەبڕین، ژن کوشتن ….هتد هۆمۆسێکسوالەکان ئەنجامیان دابێت.

ئەم وەڵامە ئەگەرچی لەلایەن کەسێکی پۆلیسەوەیە (کە بە بڕوای من لە هەموو جیهاندا پۆلیسی باش ئەو پۆلیسەیە کە مردووە) وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ڕاگەیاندکارەکە و بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەو ڕق و کینە (سێکسیتی و ڕاسیستییە)یە، بەڵام واقیعێکی تاڵیشی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە،

لەمیانەی ئەو قسانەدا ڕاگەیاندکارەکە وەک واقیعێکی دانپیانراو لەلایەن خۆیەوە دووبارە ئەو پرسیارە دەکاتەوە: “ئەمانە نەک هەندێکیان بەڵکو زۆرینەیان عەرەبن، ئایا تا ئێستا ئەوانەی دەستگیرتان کردوون ئەوەتان بەدیکردووە؟”، پشتیوان بەهادین لەوەڵامدا دەڵێت: “بەداخەوە هەموو ڕەگەزەکانی [ڕەگەزی ئێتنیکی] تیایە، کوردی تیایە، عەرەبی تیایە، خەڵکی دەرەوەی وڵاتی تیایە،…”. ئەم وەڵامە ئەگەرچی لەلایەن کەسێکی پۆلیسەوەیە (کە بە بڕوای من لە هەموو جیهاندا پۆلیسی باش ئەو پۆلیسەیە کە مردووە) وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ڕاگەیاندکارەکە و بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەو ڕق و کینە (سێکسیتی و ڕاسیستییە)یە، بەڵام واقیعێکی تاڵیشی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، چونکە ئەویش (پشتیوان بەهادین) بە هەمان شێوەی ڕاگەیاندکارەکە هیوای دەخواست کە هەموو عەرەب بوونایە تا باشتر بتوانن تۆوی ڕق و کینە لای خەڵک دروستبکەن. ئەو بەداخەوەیە کە واقیعەکە وانییە، چونکە مەسەلەی هۆمۆسێکسوالی شتێک نییە پەیوەندیی بە گرووپ و تاقمێکەوە هەبێت و ئەوانی دی لێێ بێبەری بن، هۆمۆسێکسوالیی پەیوەندییەکی مرۆییە و لە ڕووی زانستی پزیشکی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە سەلمێنراوە کە پەیوەندییەکی سێکسوالیتی نێومرۆییە و نەخۆشییەک نییە تا بکرێت چارەسەر بکرێت.

بە هەمان شێوەش ڕاسیزم پێویستی بە هەبوونی ئەو پێشبڕیارانە هەیە، تا بتوانێت ڕەگەزێکی ئێتنیکی بچەوسێنێتەوە ڕەگەزێکی ئێتنیکی دیکە باڵادەست بکات، کە دووبارە لە ڕێگەی هۆکار و ئەفسانە هێنانەوە بۆ هەبوونی شتێک بەناوی ڕەیس (نەژاد)

هەر ئەم شێوە پێشبڕیار و وەک نەخۆشی و تاوان بینینی هۆمۆسێکسوالیتی دەرخەری ئەو سێکسیزمەیە کە هێترۆسێکسوالەکان و کەسانی کۆنەخواز دەیخەنە پاڵ هۆمۆسێکسوالەکانەوە، بەبێ بوونی بەڵگەیەکی زانستی. سێکسیزم لەسەر ئەو حوکمی پێشینانە بەندە کە لە ڕێگەیەوە ڕەگەزێکی سێکسی دیکەی پێدەچەوسێنرێتەوە، ئیتر بە هۆی خەسڵەتەکانییەوە بێت یاخود پراکتیکەکانی. بە هەمان شێوەش ڕاسیزم پێویستی بە هەبوونی ئەو پێشبڕیارانە هەیە، تا بتوانێت ڕەگەزێکی ئێتنیکی بچەوسێنێتەوە ڕەگەزێکی ئێتنیکی دیکە باڵادەست بکات، کە دووبارە لە ڕێگەی هۆکار و ئەفسانە هێنانەوە بۆ هەبوونی شتێک بەناوی ڕەیس (نەژاد)، کە لە واقیع و زانستە بایۆلۆژی و ئەناتۆمییەکاندا بە تەواوی سەلمێنراوە کە هیچ بوونێکی نەژادیی بوونی نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە کاریگەریی ژینگە جوگرافیی، کولتووریی و کۆمەڵایەتییەکەیە کەوا لە مرۆڤەکان دەکات گۆڕانکارییان هەبێت لە ڕووی ڕوخسار و ڕەنگەوە. بۆیە لەم ڕاپۆرتەدا ئەو خاڵە هاوبەشەی نێوان سێکسیزم و ڕاسیزم بەدیدەکرێت. ڕاگەیاندکارەکە دەیەوێت لە ڕێگەی پێشبڕیارە سێکسیستی و ڕاسیستییەکەی ئارگومێنت بۆ هۆمۆفۆبیا و زینۆفۆبیای (ترس بەرامبەر بێگانە) خۆی بەرامبەر کەسانی بەرکەوتە بهێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بە خاڵێکی دیکە دەکردرێت، ئەویش شوێن. لە زۆرێک لە پێشبڕیار و ئەفسانە سێکسیتی و ڕاسیستییەکاندا هەوڵدەدرێت ڕەگەزی سێکسی و ڕەگەزی ئێتنیکی لەنێو شوێنێکدا قەتیس بکەن و بڵێن ئەمە شوێنی ئەو شتەیە. بۆ نموونە لە زۆرێک لە پێشبریارە سێکسیستییەکاندا بەرامبەر بە ژن پێدانی ماڵەوە بەدی دەکرێت، بەوەی ژن جێگەی تەنیا نێو چێشتخانە و ئەرکەکانیش بەخێوکردنی منداڵ … هتد. پێشبڕیارە ڕاسیستییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە جۆرە خەڵکێک تەنها دەتوانن لە شوێنێکیکی دیاریکراو بژین و هەر لەوێش بەردەوامی بە ژیان بدەن. بۆ نموونە هێرشکردنی ئەوروپییە ڕاستڕەوەکان بەرامبەر خەڵکی موسوڵمان و ئارگومێنت هێنانەوە بەوەی کە ئیسلام جێگەیەکی لەنێو کولتوور و کۆمەڵگای ئەوروپیدا نابێتەوە یان زۆرکات لە مەسەلەکانی فێمیساید (کوشتن لەبەر ژنبوون)دا هێرشی ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر خەڵکی بیانی لە ئەوروپادا، لەبەرئەوەی پێیانوایە تەنیا بیانییەکانن ژن دەکوژن و هەر ئەوانیش ئەو دیاردەیەیان هێناوەتە نێو ئەوروپا، لە کاتێکدا ڕێژەیەکی بەرچاویش ژن کوشتن لە کۆمەڵگا ئەوروپییەکان هەبووە بەر لەوەی پەنابەران ڕوو بکەنە ئەوێ. لەم ڕاپۆرتەشدا ئەم خاڵە زۆر بە ئاشکرا بەرگری لەو شێوە سێکسیزم و ڕاسیزمە دەکات، سەرەتا بەوەی کە هۆمۆسێسوالەکان وەک لەشفرۆش لەقەڵەم دەدات، بەو واتایەی کە هۆمۆسێکسوالیتی بەشێک نییە لە ژیانی ڕۆژانەی کەسێکی ئاسایی، بەڵکو شوێنەکەی لەنێو یانەکانی لەشفرۆشییە. ئەم جۆرە تۆمەت خستنە پاڵ و بێبەهاکردنی سێکسوالیتەی کەسێک لەسەر ئەو حوکمە پێشینە سێکسیتییانە بەندە. لە هەمان کاتیشدا کاتێک ئاماژە بەوە دەکرێت بەوەی کە عەرەب ئەو هۆمۆسێکسوالیتییەیان هێناوەتە نێو سلێمانی/کوردستانەوە ڕاستەوخۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هۆمۆسێسوالیتی هی ناو ئەو کۆمەڵگایە نییە و دەگوازرێتەوە لەلایەن ڕەگەزێکی ئێتنیکی دیکەوە.

بۆیە پێویستە بەرامبەر ئەو کردەوە قێزەونە بوەستینەوە و هەڵوێستە وەرگرین، چونکە هەر جۆرە بەرگریکردنێک لەم کارە و هۆکارهێنانەوە بەهۆی پێشبڕیارەکانەوە یان ڕق و کینە شەخسییەکان بەرامبەر ئەو دیاردەیە پایەکانی ئەو سیستەمە بە بەهێزی دەهێڵێتەوە و ڕەوایەتی زیاتر بە سێکسیزم، هۆمۆفۆبیا، ڕاسیزم و زێنۆفۆبیا دەدات. دووبارە نا بۆ سێکسیزم، نا بۆ ڕاسیزم، نا بۆ هۆمۆفۆبیا، نا بۆ زینۆفۆبیا.

سەرچاوەی ڕاپۆرتەکە:

فەیسبووک، پەیجی ئێستا (٢/٤/٢٠٢١)، وردەكاریی دەستگیركردنی هاوڕەگەزخوازەكان لە زمانی هێزە ئەمنییەكانەوە.

https://www.facebook.com/watch/?v=282863013376092

The post خاڵی یەکتربڕینی سێکسیزم، ڕاسیزم، هۆمۆفۆبیا، زێنۆفۆبیا appeared first on ژنەفتن.