جواد خەلیل, Author at ژنەفتن

سڵکردنەوە لە شکست
بەرایییەکی کورت

چۆن لە شکست بڕوانین و چۆنیش بە ڕوانینێکی دروستتر شیکارییەکی لۆژیکییانەی بۆ بکەین و نەهێڵین ئەو پێشداوەرە مێژوویییانەی هەن بەسەرماندا زاڵ بن؟ چۆن لە پاڵ سەرکەوتندا شکستیش وەک بەشێک لە واقیعی سروشتی مرۆییمان ببینین؟ وەکوو زانراوە مێژوویەکی تژی لە کارکردن بۆ ڕەخساندنی وێنایەکی شێوێنراو لە ئارادایە، باشترە پێش هەموو شتێک لە سروشتی مرۆڤ و کاردانەوەکانی لە هەمبەر هەردوو پرسی سەرکەوتن و شکست ورد ببینەوە، ئاخۆ بۆچی لە سروشتی مرۆیییانەی ئێمەدا هەمیشە بەختەوەری گرێدراوی سەرکەوتنە و دژ و ناحەزە بە شکست؟ دواتریش لەوە ڕابمێنین کە ئایا مێژووی گێڕدراوە و تۆمارکراو بۆچی بەو ئاڕاستەیەدا نووسراوەتەوە کە شکست وەک دێوەزمەیەک وێنا بکات و هەمووان ناچار بکات سڵی لێ بکەنەوە؟ بێگومان بەشێک لە بیریارانی هاوچەرخ، بەشێک لە تیۆریسێنە گەورەکانی ئەم بوارە، بۆ دۆزینەوەی وەڵامی بەشێک لەم پرسیارانە بوون بە ڕێنوێن، کە دەتوانین بە گەڕانەوە بۆیان، بە دیتنێکی جوداتر هەوڵ بدەین خوێندنەوە بۆ پرسی سڵکردنەوە لە شکست ئەنجام بدەین و بەشێک لەو وێنا شێوێنراوەی بە درێژاییی مێژووی نووسراو و گێڕدراوە دەربارەی شکست کێشراوە، چاک و ڕێکی بکەینەوە.

ئایا شکست هیچ چاکییەکی نییە؟

“چارل بیبان”[1] لە کتێبەکەیدا (چاکییەکانی شکست) کە لە ساڵی ٢٠١٦  چاپ و بڵاوی کردووەتەوە، بەتەواوەتی پێداگری لەوە دەکات ئەزموونە سەرکەوتووەکان دەرناکەون، تاوەکوو بە ڕیستێک ئەزموونی شکستخواردوودا تێنەپەڕن. وا دەردەکەوێت لەمەدا بڕێک زیادەڕەوی هەبێت، چونکە کەسانێک هەن دەکرێت بێ ئەزموونکردنی شکست بتوانن لە کارێکدا سەربکەون، لێ دواجار ئەمانە ڕیزپەڕن و لە ئاستە گشتییەکەدا هەم سەرکەوتن و هەمیش شکست بەشێکن لە ئەزموونێکی هاوبەش کە پێکەوە ڕۆڵ لە بنیاتنانی کەسێتیی ئینسان و ئەزموونەکانیدا دەبینن و وەک بەخشەری ناسنامەی کۆمەڵایەتین پێی بۆ ناساندن و زانینی ئاستی کۆششەکانی. بیبان لە ڕێی ئەم کتێبەوە دەیەوێت ئەوەمان فێربکات چۆن لەگەڵ شکستدا بژین و مامەڵە بکەین؟ چۆن لەپاڵ سەرکەوتندا شکستیش وەک بەشێک لە ئەزموونەکانمان پەسەند بکەین و سڵی لێ نەکەینەوە؟ چۆن ئەو تێگەیشتنە باوەی سەبارەت بە شکست هەیە و هەڵەیەکی برەوپێدراوه ڕاست بکەینەوە؟ بیبان لەو باوەڕەدایە شکست بۆ خۆی چاکەیەکی گەورەی بەسەر مرۆڤایەتییەوە هەیە و پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ چاککردنی بەهرە و لێهاتوویییەکان و ڕێنوێنی کردنی مرۆ بەرەو داهێنان و سەرکەوتن، بە واتایەکی دیکە سەرکەوتنەکان زادەی ئەو شکستە کەڵەکەکردووانەن کە ئەزموونکراون.

بە دەگمەن پاڵەوانێکی مێژوویی دەبینین بەبێ تێپەڕینی به نێو شکستی گەورە، بە دەگمەن سەرکەوتن دێتە دی بەبێ ئەزموونکردنی شکست، واتا هەمیشە لە نێو شکستدا سەرکەوتن و لە نێو سەرکەوتنیشدا شکستی تێپەڕێنراو هەیە، “لاکان” ئەمەی زۆر بە ڕوونی خستۆتە ڕوو: (لە هەر کردەیەکی شکستخواردوودا، گوتارێکی سەرکەوتوو هەیە) کە دواتر “ژیژەک” ئەمە دەکاتە پێوەرێک بۆ هەڵسەگاندنی دیدگۆڕکێی مرۆیی سەبارەت بە شکست. باشە کە ئەزموونەکانی سەرکەوتن بە درێژاییی مێژوو دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە لەو دێڕە سیحرییەی لاکاندا جێکراوەتەوە، بۆچی هێشتا ڕوانینەکان بۆ شکست بەو شێوە بێزراوە ماونەتەوە و هەوڵ بۆ پەسەندکردنیان نەدراوە وەک بەشێک لە هەقیقەتی هەوڵە مرۆیییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان؟ ئەم پرسە لە ڕووکەشدا ئاڵۆز دەردەکەوێت، چونکە خواستی مرۆییی خۆی لە ڕوونییەکەی لاداوە و نەیویستووە و ناشیەوێت وەک هەقیقەتێک بیبینێت، هاوڕاییەکی گشتی هەیە بەوەی کە شکست ئەزموونە تاڵەکەی ژیانە و بەشە بێزراوەکەیە.

بیبان کاتێک دەربارەی چاکییەکانی شکست دەنووسێت، بە بەردەوامی دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونە شکستخواردووەکانی کەسە بلیمەتەکان، لە نێویشیاندا ئەزموونی زانایەکی وەکوو “ئەدیسۆن” و زۆر بە ڕوونی ئەوە شی دەکاتەوە چۆن دوایین دەرئەنجامی گەیشتن بە سەرکەوتنی ئەم زانایە، بە ناو سەدان ئەزموونی شکستخواردوودا تێپەڕیوە.

بەلای ئەم فەیلەسوفەوە، هەڵەکە لەوەدایە تێکەڵاوییەکی سەیر کراوە لەنێوان شکستی مرۆڤ لە کار و پرۆژەکانی و بوونی خۆیدا وەک مرۆڤێکی خاوەن ئیرادە، بۆیە کاتێک کەسێک شکست دەهێنێت ئەم تێڕوانینە بۆ شکست وای لێدەکات کە بڕوا بەوە بهێنێت خۆی کەسێکی شکستخواردووە! بێ ئەوەی بزانێت ترسان لە تاقیکردنەوەی ئەزموونی نوێ و ژیان بە یەک ئاڕاستەدا هۆی شکستە بەردەوامەکانە، دەرچەی فرە ئەزموونی و فرە ئاڕاستەیی و تاقیکردنەوەی شته نوێیەکان دەرچەیەکە لێیەوە مرۆڤ دەشێت بگاتە سەرکەوتن و ئازادی لە هەڵبژاردندا، بێ گوێدانە چاوەڕوانی و چاودێری ئەوانی دی. بیبان لەمەدا خۆی وەکوو نموونەیەک دێنێتەوە چۆن لە بوارێکی ژیانیدا بە شکستێکی قووڵدا تێپەڕیوە، بەڵام کە بواری ڕاستەقینەی خۆی (فەلسەفە)ی دۆزیوەتەوە، توانیویەتی سەرکەوتوو بێت. یان وەکوو گایسنبۆرگ کە دوای شکستە گەورەکەی لە بواری وێنەکێشاندا، چووە نێو جیهانی میوزیکەوە و بوو بە داهێنەرێکی گەورەی ئەو جیهانە، ئەمە واتای ئەوەیە کە شکست وەک ڕێنوێنیکارێک ببینیت و بە گیرخواردنت لە دەرچەیەک، بەرەو دەرچەکانی دیکە بچیت و ئەزموونە نوێیەکان بەپێی شیاوێتی و ئیرادەی مرۆییی خۆت تاقی بکەیتەوە.

ڕەخنەیەک لە فەلسەفەی خۆرئاوا

بیبان بە نیگەرانییەوە باس لەوە دەکات فەلسەفەی خۆرئاوا هیچ کتێبێکی گەورە و سەرەکی دەربارەی شکست بەرهەم نەهێناوە، نە دیالۆگێکی پلاتۆ و نە دەقێک بە پێنووسەکەی دیکارت! لە کاتێکدا چینییەکان، لەمەدا پێشینەی دێرینتریان هەیە و گرنگی زیاتریان پێداوە، بۆ نموونە “لاوتزو” لە سەدەی پێنجەمی پێش زاییندا گوتویەتی: (شکست بناغەی سەرکەوتنە) و هانی مرۆڤی داوە بۆ سڵنەکردنەوە لە شکست. کەچی لە خۆرئاوا، سەرباری ئەو میراتە فیکرییە گەورەیەی کە هەیە، بابەتی لێکۆڵینەوە لە شکست لە بابەتە لەبیربراوەکانە لە ڕەهەندە فەلسەفییەکەیدا. لەوش خراپتر، کاتێک فەیلەسوفانی خۆرئاوا دەربارەی شکست دەدوێن، بە شێوەیەکی نەرێنی باسی دەکەن و هەستی خۆبەتاوانبارزانین دەبەخشنە ئینسانی شکستخواردوو، وەک بڵێی ئەزموونکردنی شکست تاوان بێت. بۆ نموونە “دیکارت” شکست بۆ لاوازی ئیرادەی مرۆیی دەگەڕێنێتەوە، “کانت”یش شکست بە دەرئەنجامی نەبوونی بیرکردنەوەی قووڵ دەناسێنێت. هەرچەندە ناتوانین لەگەڵ بیباندا ئەم حکومدانانەی گشتگیر بکەین و بەتەواوی هاوڕای بین، چونکە هەر لە مێژووی فەلسەفە خۆیدا، لێرە و لەوێ دیدی پێچەوانەی ئەم دیدە زاڵ دەبینین، وەک ئەوەی لای ڕیواقییەکان هەیە، کە پێیان وایە ئەزموونکردنی شکست و هەوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مفادارە و کۆمەڵێک وانەمان لەبارەی واقیعەوە پێ دەدات[2]، هەروەها ” نیتشە” پێداگری لەوە دەکات شکست زۆر زیاتر لە سەرکەوتن توانای دەرخستنی لایەنە ناوازەکانی کەسێتی هەیە.

بازرگان چۆن لە شکست دەڕوانێت؟

لە دونیای ئابووریدا، بە چاوخشاندنەوەیەک بە چیرۆکی شکست و سەرکەوتنە بازرگانییەکاندا، درک بەوە دەکەین کە ئەمە کەمێک جیاوازتر دەردەکەوێت و شێوازی بازرگانییانە شێوازێکی لۆژیکییانەترە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شکستدا.

عەقڵە گەورەکانی دونیای بازرگانی و کار، بە پێچەوانەی کەسانی ئاسایییەوە، کاتێک دەست بۆ هەر پرۆژە و مامەڵەیەکی نوێ دەبەن، دەزانن وەک چۆن ئەگەری سەرکەوتن و بەدەستهێنانی قازانج هەیە، ئاوهایش دەکرێت زەرەرمەند بن و دووچاری شکستی گەورە ببن. ئەمەش وەک مەترسییەک لەبەردەم سەرکەوتندا دەبینن و ئاشنان بە قورسێتی باری شکست، بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە ئەوان زۆرجار دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم مەترسییەدا بکەن و لەڕێی دۆزینەوەی گونجاوترین ڕێگەکانەوە بۆ دەربازبوون لێی و پەڕینەوە بەرەو زۆنێکی ئارامتر، ئەی ئەو زۆنە کوێیە؟ ئایا زۆنێکە خاڵی لە مەترسی و شکت و نائارامی؟ بێگومان نەخێر، ئەوێش زۆنی مامەڵەکردنە لەگەڵ مەترسی نوێتر و ئەگەری دیکەی شکستهێناندا! واتا بازرگان و عەقڵە گەورەکانی دونیای دەزانن ئەمە جۆرێکە لە یاری و دەبێت پەسەندی ئەوە بکەن کە بەرکەوتەیان لەگەڵ شکست و سەرکەوتنی بەردەوامدایە و ڕێیەکی دی نیە بۆ گەیشتن بە قازانج بەبێ تێپەڕین بەنێو ڕیستێک لە ئەگەری گەورەی شکستهێنان. بازرگان کاتێک کە بەرهەمێک دەخاتە بازاڕەوە، سەرباری ئەو خوێندنەوانەی پێشووتری بۆ پێویستی بازاڕ و تێگەیشتنی لە مەودای سەرکەوتنی بەرهەمەکەی، بەڵام هێشتا ناتوانێت دڵنیابێتەوە لە ئاستی سەرکەوتن و ڕادەی دەستخستنی قازانج. ئەو هەمیشە ئەگەری ئەوە دادەنێت بەرهەمەکەی لە بازاڕدا وەلا بنرێت و نەبێتە جێی پەسەندی کڕیار، لێ ئەوەی لە بازرگاندا جوانە و دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ کایەکانی دیکەی ژیان و ببێتە نموونەیەکی باڵا بۆ ئەوانی دی، ویستی بەردەوامێتی بۆ تاقیکردنەوەی شتی نوێ، سەرباری دڵنیانەبوونی لە ڕادەی سەرکەوتنی، لەگەڵیشیدا خستنەگەڕی تەواوی تواناکانی خۆی بۆ سەرخستنی هەوڵە نوێیەکان و برەودان پێیان، ئەمه ئەو شتەیە کە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی بۆ بەرگرتن لە گورزە دەروونییەکانی شکست. دەزانم شکست ئازارێکی کوشندەی هەیە کە هەندێک جار بازرگانیش ناچار بە چۆکداهاتن دەکات و بەرگەی تاڵییەکەی، بەرگەی ئازاری شکستەکەی ناکرێت، بەڵام ئەوە ڕاستێتی ڕێگەکەیە، دەبێت مرۆڤ وەکو خۆی پەسەندی بکات و لەوە تێبگات شکست شیاوی لێوە فێربوونە نەک بێ ئومێد بوون و لێڕەنجان.

هەرچەندە بەشێک لەو عەقڵە گەورانەی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کاران، بەم دوایییانە هەوڵیانداوە ئاڕاستەکە بەو بارەدا ببەن کە مرۆڤ لە نەستی خۆیدا شکستیش وەک سەرکەوتن وێنا بکات و دانی پێدا نەنێت، ئەمە دیدگایەکەی تەحفیزییانەیە و دنەدانی مرۆڤە بۆ جۆرێک لەخەیاڵپڵاوی و نەخوێندنەوەی واقیع وەکو خۆی، ڕەنگە  بۆ دەقێکی ئەدەبیی یان دەروونناسی و گەشەپێدانی مرۆییدا وەک بەشێک لە هەوڵدان بۆ ڕزگاربوون لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی شکست پەسن بدرێت و ڕێگەدان بێت بە باڵادەستی خەیاڵ بۆ دەربازبوون لە فشارە دەروونییەکان، بەڵام بۆ زۆر بواری دیکەی ژیان ئەم دیدگایە کێشەدارە و جۆرێکە لە هەڵهاتن و بەرگرتن لە بینینی ڕاستێتی شکست وەکو خۆی.

ڕۆبیۆرت کیۆساکی و دۆناڵد ترەمپ[3] کە دوو لە ناوە پەرەپێدەر و دیارەکانی ئەم دیدگا هەڵەیەن و پێکەوە چەند کتێبێکیان دەربارەی ئەم پرسە نووسیوە، پێیان وایە مرۆڤ تەنانەت لە کاتی شکستخواردنیشدا، گرنگە دان بە شکستەکەیدا نەنێت و بە هەمان نەفەسی سەرکەوتنەوە پەرە بە هەوڵەکانی خۆی بدات. کتێبی (هونەری ڕێککەوتن) ڕەنگە دیارترین کتێبی “دۆناڵد ترەمپ” بێت کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا نووسیویەتی و تێیدا زۆر بە ڕوونی تەبەنی ئەم تیۆریایە دەکات و درێژی دەکاتەوە بۆ هەموو کتێب و نووسینەکانی دیکەی، بە کتێبە زۆر بەناوبانگەکەشیەوە: (ئەو ئەمریکای شایستەی ئێمەیە). بۆیە کاتێک ترەمپ بۆ خوولی دووهەمی سەرۆکایەتی خۆی کاندید دەکاتەوە شکست دەهێنێت، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئەمریکادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەورەترین ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە و ئەنجامەکان دەستکاری کراون و ئەوە دەنگی ڕاستەقینەی ئەو نییە! ئەمە بۆ بەشێکی زۆری خەڵکی جیهان شۆک بوو، بەڵام ئەوانەی ئاشنای نووسین و بیرکردنەوەی ترەمپ بوون و دیدی ئەویان دەربارەی شکست دەزانی، ئەمە بەلایانەوە هەڵوەستەیەکی چاوەڕوانکراو بوو. کاردانەوەکەی ترەمپ ڕێک گەڕانەوە بوو بۆ کتێبە دێرینەکەی خۆی، کە پێش سێ دەیە نووسیبووی، ئەو بە تەواوی پشتگیری لە بۆچوونە باوەکەی خۆی کرد، دان مەنێ بە شکستەکەی خۆتدا تەنانەت ئەگەر بەڕاستیش شکستت هێنابێت، تۆ تەنها ئەو کاتە شکستت هێناوە کە لە زاری خۆتەوە ڕایدەگەیەنیت!

ڕوونە بەشێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم تیۆریایە ڕیشەکەی لە وێنا سەرەتایییەکانی کۆمەڵگەکاندایە بۆ شکست، چۆن مرۆڤ هەر لە سەردەمانی پێش مێژووەوە، لە سەردەمی ئەفسانەکانەوە تاوەکو بنیاتنانی شار و دۆزینەوەی نووسین و هاتنە نێو مێژووی نووسراوەوە، هەمیشە پەسنی پاڵەوانە سەرکەوتووەکانی داوە و بەگژ ئەوانەدا چووەتەوە کە نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن. بۆیە دەبێت بە ئاسایی بنۆڕینە ئەوەی کە دەرئەنجامی ئەم سڵکردنەوە مێژوویییە لە شکست و کردنی نموونە شکستخواردووەکان بە بابەتێک بۆ نوکتە و گاڵتەپێکردن و هێنانەپێکەنینی ئەوانی دی و ڕێگرتن لە هەستانەوەی ئەم نموونە کەوتووانە و تێکشکاندنیان لەڕووی دەروونییەوە؛ دەرکەوتنی تیۆریایەکی لەم چەشنە بێت سەبارەت بە شکست، بۆ خۆپاراستن لە هێرش و پەلاماردانە ئازاربەخشەکانی کۆمەڵگە و دەوروبەر، چونکە وێنا ئەفسانەیییەکە بۆ کەسێتیی سەرکەوتوو بۆتە وێنایەکی چەسپاو، وایکردووە نەک هەر جۆرێک لە ترس و سڵکردنەوە بێتە ئارا، بەڵکوو وەک پەرچەکرداریش هەندێک تیۆریای هەڵەی لێ بێتە بەرهەم.

ترس لە شکستی بەکۆمەڵ

ڕەنگە سەختترین جۆری شکست لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ئەو شکستە بەکۆمەڵییانە بن کە تێکڕا گروهێکی مرۆیی یانیش نەتەوە و وڵات و گەلێک دەرگیری دەبن، گورزەکانی ئەم جۆرە شکستە سەختتر و بەئێشترن لە گورزی شکستە تاکەکەسییەکان، بەوپێیەی چارەنووسی کۆمەڵێکی گەورەی مرۆیی دەخەنە بەردەم مەترسی و تاقیکردنەوەیەکی گەورەوە، تا ئاستی لەناوچوونی شکۆ و لەدەستدانی ناسنامەی دەستەجەمعی، بەڵام داخۆ بەکارهێنانی ڕستەیەکی وەکوو (دەخەنە بەردەم مەترسی و تاقیکردنەوەیەکی گەورەوە) واتای ئەوەیە ئێمەش دان بە مەترسیداری شکستدا دەنێین و لۆمە و سەرکۆنەی دەکەین؟ بەڵێ، بێگومان هەر شکستێک بۆ خۆی نەک هەر مەترسییە، بەڵکوو زلەیەکی گەورەشە لە بەختەوەری ئینسان و ئەگەری هەیە نەک بە تەنها تاکەکان بەڵکوو کۆمەڵگەیەکی گەورەش پێکەوە تووشی بێ ئومێدییەکی قووڵ بکات، لێ ئەمە بە هیچ جۆرێک دژ نییە بەوەی کە بڵێین تۆوی سەرکەوتن و هەستانەوە هەمیشە لەنێو شکستەکاندا ئامادەگی هەیە و گەر چۆنێتیی مامەڵە لەگەڵ شکست بزانرێت، گەر ببێت وانەیەک و هاندەرێک بۆ کۆششی نوێ و دۆزینەوەی ئاسۆیەکی دی، دواجار سەر لە سەرکەوتنەوە دێنێتە دەر. ئەمە دووفاقی نییە، بەڵکوو هەڵسەنگاندن و بینینی واقیعی شتەکانە وەکوو خۆی و هەوڵە بۆ ڕاهێنان لە فێربوونی چۆنێتیی مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانی شکستدا و هەڵنەهاتن لە ڕەخنەلەخۆگرتن و هەڵسەنگاندنی شکست بێ خۆفریودان، هەر بەو نیازەشەوە لەم ئاوڕدانەوەیەی ئێمە لە شکست دەست بۆ خوێندنەوەی ئەم پرسە بردراوە و هەوڵی شیکردنەوەی دۆخی شکست دراوە.

لە دێڕەکانی پێشووتردا ئەوەمان خستەڕوو، کە بە لای ڕیواقییەکانەوە ئەزموونکردنی شکست مفادارە و کۆمەڵێک وانەمان لەبارەی واقیعەوە دەداتێ، ئەگەر ئەمە وردتر بکەینەوە، ئەوەمان زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە کە بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە نوێیەکان و تێپەڕاندنیان بە سەرکەوتوویی، پێویستمان بە ئاگاداربوونە لە ئەزموونە شکستخواردووەکانی پێشووتر، چ وەک تاک یانیش وەک کۆمەڵ، لەمەشدا یادەوەریی بەرز و لێکدانەوەی لۆژیکییانە بۆ گێڕانەوە مێژوویییەکان بە هانامانەوە دێن.

شکستە بە کۆمەڵەکان سەرباری قورسی و کاریگەرییان، دەبێت زۆر وردتر و بوێرانەتر هەم تۆمار بکرێن و هەمیش لێک بدرێنەوە، ئەو گەل و نەتەوە و کۆمەڵانەی لە ڕاستییەکانی شکست هەڵدێن و تۆماری ناکەن و لێی ناکۆڵنەوە، مەحکومن بە دووبارە تێپەڕین بە نێو شکستدا. بە واتایەکی تر، یادەوەری بەکۆمەڵ بۆ تێپەڕاندنی شکستەکان پێویستی بە ئاشنابوونی زیاتر بە مێژووی شکستەکان و داوەریکردنی بوێرانە هەیە، کە دەرئەنجام وانەکان بخاتە خزمەتی واقیع و ئەزموونەکانی ئێستاوە و نەهێڵێت دووجار بە هەمان ڕێگەدا ئەزموونی شکست بکات، پیرەمێرد پێش سەدەیەک، بە سوودبینین لە پاشخانی پەندە دێرینەکانی کورد، ئەمەی زۆر خۆماڵییانەتر دەربڕیوە:

بەو کەسە دەڵێن عاقڵ و هوشیار

دووجار لە کونێک پێوەی نەدا مار

ئەزموونکردنی شکست، چێژی مەترسییەکان

سەدەی نۆیەمی زایینیە، “عەباسی کوڕی فیرناس” کە داهێنەر و بلیمەتێکی گەورەی سەردەمەکەی خۆیەتی و چەندین داهێنانی گەورەی کردووە، لەوانە: (داهێنانی یەکەمین پێنووسی حیبری، دروستکردنی یەکەمین چاویلکەی پزیشکی و… هتد)، هەروەها شارەزا و زانایەکی ناوداریشە لە بوارەکانی (شیعر، میوزیک، کیمیا، ئەستێرەناسی و بیرکاری) و مرۆڤێکی ئینسکلۆپیدیایییە[4]، هەوڵ دەدات ئەزموونی یەکێک لە بیرۆکە داهێنراوەکانی خۆی بکات و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە، ئەم ئەزموونە نوێیە هیچ نییە لە پراکتیکردنی خولیایەکی لەمێژینەی مرۆڤ زیاتر، کە ئەویش خولیای فڕینە بە ئاسمانی پان و بەریندا. عەباسی کوڕی فیرناس، بۆ چوونە نێو ئەم ئەزموونە مەترسیدارە، هەوڵی چێکردنی دوو باڵ دەدات مینا باڵندان بتوانێت لە شەقەی باڵ بدات و بە کامی دڵی خۆی ئاسمان تەی بکات، بەڵام بەهۆی هەندێک کەموکورتی و نادیدەگرتنی هێندێک ڕووداوی مەترسیداری ئەم ئەزموونە، لەکاتی خۆهەڵدانیدا، سەرباری کەمێک مانەوەشی لە ئاسمان و ئەزموونکردنی فڕین، دووچاری شکست بوویەوە و بەهۆیەوە کۆتایی بە ژیانی ئەم بلیمەت و داهێنەرە مەزنەی ئەندەلووس هات.

داهێنەرە ئەندەلووسییەکە، بۆچی ویستی ئەم ئەزموونە مەترسیدارە تاقی بکاتەوە؟ چونکە ئەو خولیایەکی هەبوو، کە هەمان ئەو خولیایە پاڵنەری هەموو سەرکەوتنەکانی دیکەی بوو، ئەویش خولیای تێپەڕین بوو بە نێو ئەزموونی نوێدا.

سەرباری زانینی ئەوەی کە هەموو ئەو ئەزموونانە لە خۆیاندا ئەگەری شکستیان هەیە. ئەو چێژی لە تاقیکردنەوەی مەترسی دەبینی گەر ئەمە کەمێک بگشتێنین دەزانین ئەمە خاڵی کۆکەرەوەی هەموو بلیمەت و داهێنەر و زانا گەورەکانی جیهانە، چوون بەرەو ئەو سنوورانەی خەیاڵ و بیرکردنەوە کە خەڵکانی ئاسایی لێی دەترسن و ناچنە نێوییەوە، چونک دەزانن ڕێیەکی ئاسایی نییە و ئەودیوی کراوەیە بە ڕووی ئەگەرە جۆراوجۆرەکاندا!

مرۆڤایەتی تا ڕادەیەکی زۆر قەرزاری ئەم خولیایە، کە سڵ لە مەترسی و تاقیکردنەوەی شتی نوێ ناکاتەوە و چێژ لە تێپەڕین بە ناویدا دەبینێت. ئەم چێژە داینەمۆی گۆڕانکاری و جووڵە پێویست و گرنگەکانی نێو مێژووه و بەهۆیەوە کۆمەڵگەکانی بردووەتە ئاستێتی ژیارییانەی بەرزتر، وەک چۆن لە توانایدایە مرۆڤیش لە خۆناسین و وردبوونەوە نزیک بکاتەوە و پەرەپێدەری توانا و لێهاتوویییە کەسییەکانی بێت.

دەرئەنجام

شکست دەرئەنجامی هەوڵە، دەرئەنجامی کارێکە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێک، ئەم دەرئەنجامە بەهۆی بارکردنی بە ڕیستێکی گەورە لە لێکدانەوە و ڕاڤەی هەڵەی جۆراوجۆر، بووەتە دەرئەنجامێکی مەترسیدار و گۆڕاوە بۆ زەبرێکی دەروونیی کوشندە! لەمەشدا دیدی ئەفسانەیی و پاڵەوانسازیی مێژوویی و کولتووری کۆمەڵگەکان، پاڵنەر و هۆیەکی سەرەکی بووە لە تێکشکاندنی ئیرادەی مرۆڤ و لەباربردنی هەر ویستێکی نوێی هەوڵدان بۆ داهێنان و تاقیکردنەوەی ئەزموونی جیاواز.

ئەوە ڕاستە کە شکست پێیەکی بە قووڵی لە مەترسیدا ڕۆچووە، بەڵام بە دیوێکی تردا هۆی هەموو ئەو داهێنان و پێشکەوتنە گەورانەشە کە مرۆڤایەتی لە مێژووی هەزاران ساڵەی خۆیدا بەخۆیەوە بینیویە، گرنگە دوای درککردن بەم ڕاستییە، جارێکی دی دیدمان بەرامبەر بە شکست بگۆڕین و سەرلەنوێ پێناسەی بکەینەوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە ئامانج و حەزو خەونە مرۆیییەکانمان بە ئاگایی و هۆشمەندییەوە دیاری بکەین و کوێرانە بەدوویان نەکەوین، دواجار ئامانجە سەرەکییەکە سەرکەوتنە نەک شکست، لێ لە هەر شکستێکدا وانەیەکی گەورە هەیە (وەکو چۆن فەیلەسوفە ڕیواقییەکان دەیانگوت).

ئەزموونکردنی شکست ئەزموونکردنی دەرچە جیاوازەکانە لە پێناو دۆزینەوەی دەرچە دروستەکەدا، کە بێ ئەم ئەزموونکردنە (جگە لە هەندێک حاڵەتی ئاوارتە) ئەستەمە رۆڤ بگاتە ئاستێک لە داهێنان و بەخشینی مفای بەرز بە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، هەروەها ئەستەمە ڕزگاری ببێت لە کۆتوبەندی ڕوانینە نموونەیی و ئەفسانەیییەکان بۆ خۆی، شکست مرۆڤ ئازاد دەکات لە ترسی بینینی ئاست و توانا و لێوەشاوەیییەکانی بەو شێوەیەی کە هەیە و ناچاری دەکات بەر بە واقیع وەک ئەوەی کە هەیە بکەوێت و هەوڵ بدات بەدووی دەرچە و ڕێچارەی دیکەدا بگەڕێت بۆ دۆزینەوەی لێوەشاوەییی ڕاستەقینەی خۆی! ڕوونتری بکەینەوە: شکست ئەگەر بە وردی و هوشیارییەوە دەرگیری ببین، ئەوا جۆرێکە لە دادگاییکردنی خود، جۆرێکی ڕەسەنانەیە لە خۆهەڵسەنگاندن و بەر تەوردانی بیرۆکەکان، هۆیەکە بۆ فڕێدانی بیرۆکە و ڕێچارە نەگونجاوەکان و خستنەگەڕی ڕێچارە و بیرۆکەی نوێتر، ئەمە ڕێی هەموو ئینسانێکی خودان ئیرادەیە کە ڕۆڵی گەورە لە نەحشاندنی مێژوودا دەگێڕێت.

ژێدەر و پەراوێزەکان:

[1] شارل بیبان، یەکێکە لە فەیلەسوفە لاوەکانی فەرەنسا و لە نووسینەکانیدا زۆرتر هەوڵ دەدات فەلسەفە پەیوەست بکات بەو دۆخە دەروونییە تایبەتەی کە مرۆڤی ئەم سەردەمە تێیدا دەژی، بۆیە دەبینین جگە لە گەڕانەوەی بەردەوامی بۆ هیگڵ و کیرکیگارد و سارتەر و باشلار و پۆپەر، کەمجار هەیە ئەم فەیلەسوفە نەگەڕێتەوە بۆ ڕێچکە دەروونشیکارییەکەی لاکان و بنەچە فرۆیدیەکەی ئەم قوتابخانەیە لە لێکدانەوە دەروونییەکان بۆ کێشەکانی مرۆ. بیبان هەوڵ دەدات فەلسەفە بە قووڵی گرێبداتە کێشە سەرەکییەکانی مرۆڤ و بە زمانێکی بێگرێ بیهێنێتە نێو گفتوگۆ ڕۆژانەیییەکانەوە، بۆ ئەمەش چەندین کتێبی تایبەت بەو ئاڵۆزییە دەروونیانەی ژیانی ئەمڕۆی کۆمەڵگەکان نووسیوە، یەکێک لەو کتێبە دەگمەنانەی کە خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆی و ئەو پەیوەستەگیی و هێڵی کارکردنە بە ڕوونی ببینێت، ئەم کتێبە گرنگەیەتی: (شارل بيبان، العيش مع ماضينا ( فلسفة من اجل الانطلاق الى الامام)، ترجمة و تقديم: د. مصطفى حجازي، المركز الثقافي العربي، الطبعة الاولى، الدار البيضاء، المغرب، 2024).

[2] ڕیواقییەکان بە گشتی، زۆرترین کاریان لەسەر پرسی شکست و چۆنێتی مامەڵەکردنی هۆشەکییانە لەگەڵیدا کردووە، بڕوانە: الدكتور عثمان آمين، الفلسفة الرواقية، مطبعة لجنة للتالیف والترجمة والنشر، ط۱، القاهرة، ۱۹٤٥.

[3] دۆناڵد ترەمپ و ڕۆبێرت کیۆساکی هەرچەندە دوو شارەزای باشی بازاڕە دارایییەکانن، لێ لە پرسی چۆنێتی مامەڵەکردنن لەگەڵ مەترسییەکانی شکست، کەوتوونەتە نێو ئەم تیۆریا هەڵە و مەترسیدارەوە سەبارەت بە شکست، ئەوان سەرکۆنەکاری شکستخواردوون بە کاریگەری ئەو مێژووە دێرینەی لەبارەیەوە دواین، لێ بە ڕووکارێکی نوێی جیهانی سەرمایەداری. جگە لەو کتێبانەی کە ناومان هێنان، کتێبێکی هاوبەشیان پێکەوە هەیە و لەسەر هەمان هێڵی ڕوانین، هەوڵی چەسپاندنی دەدەن، لێ بەو، بڕوانە: (رابرت کیوساکی و دونالد ترامپ، چرا می خواهیم شما ثروتمند باشید؟، مترجم: رامین بختیاری، فرح انگیز دستگیری، انتشارات نسل نواندیش، ١٣٩٥)

[4] د.محمد الدایه، عباس بن فرناس حكیم الاندلس، دار المقتبس، ط۱، ۲۰۲۱.

The post سڵکردنەوە لە شکست appeared first on ژنەفتن.

جۆلانی و جیهانێکی لەبەریەکهەڵوەشاو
١

(ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری دانپێدانراوی سوریایە و جێی متمانەی ئەمریکییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە) ئەمە سەردێڕێکی تابڵێی ترسناک و فریودەرە و زۆرێک لە میدیا عەرەبی و بیانییەکان بە بەردەوامی هەوڵی پەخشکردنی دەدەن لە زاری”تۆم باراک”ەوە، ئەم سەردێڕە با وردتر بهێنینە پێش چاو و زیاتر زوومی بکەین: ئەو پیاوەی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بەشدارییەکی کارای لە داڕشتنی پلانە تیرۆرستییەکانی قاعیدە و داعش و جەبهەتولنوسرە و دواتریش تەحریر شامدا هەبوو لە عێراق و شام؛ ئەو عەقڵە جیهادییەی ناوی لە لیستی تیرۆردا وەک ڕابەرێکی جیهادی گەورە و پیاوکوژێکی مەترسیدار تۆمار کرابوو، ئێستا ئیدی وەک کەسی یەکەم؛ وەک پاڵەوانی گەورەی دوای جەنگ و گەیشتن بە ئازادی؛ وەک ڕابەری شۆڕشگێڕە سورییەکان و سەردەستەی ئازادیخوازان پێشوازی لە جیهان دەکات و شاندی وڵاتان لە هەموو لایەکی دونیاوە، دەستە دەستە دێنە لای و گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن و پەیوەندی لەگەڵ دەبەستن!

سەردێڕەکە خۆی گوزارشتە لە ساتێکی مێژووییی یەکلاکەرەوە و شۆکهێن، شۆکهێنە چونکە وێنەکە خۆی زۆر ڕوونتر لەوە پیشانداوین کە ئێمە چاوەڕێ بووین خۆی دەربخات و بیبینین، هەندێک جار ئەم خۆخستنەبەرچاوەی هەقیقەت بەو ڕووتییە پەتییەوە؛ بەو ئێجگار ڕوونییەوە؛ زیاتر لەوەی کە شاراوە بمێنێتەوە، ئێمە فریو دەدات و لەگەڵیشیدا بەر شۆکێکی گەورە دەکەوین. سەردێڕەکە جۆرێک لە خستنەبەرچاوی ئەمەندە نوێ بەرهەم دەهێنێت کە نەتوانین بەو جۆرەی پێویستە لێی تێبگەین و شی بکەینەوە، لەگەڵیشیدا وێنایەکی ڕوونی سیاسیمان پیشان دەدات کە تێیدا هەموو شتەکان ئاسایی دەربکەون و بە بەرچاوماندا تێپەڕ ببن و نەتوانین گرفتە گەورەکە وەک گرفتێکی هەقیقی ببینین.

ئەلێکساندەر کۆیرێ، بۆ ئەم وێنا ڕوونە سیاسییانە کە باری تێگەیشتن لە ئینسان ئاڵۆز دەکەن، چەندین ڕاڤەی تایبەت و پڕ بەهای پێشکەش کردووین، ئەو لە یەکێک لە وتارە پڕبایەخەکانی خۆیدا دەربارەی درۆ و بەتایبەتتریش درۆی سیاسی، زۆر ورد باسی ئەم جۆرە دەرکەوتنانە؛ باسی ئەم وێنا ڕوونە سیاسییانە دەکات، بەتایبەتی لە پەیوەست بە درۆی سیاسییەوە، وتارەکە کە بە ناونیشانی (تێڕامانەکان لەبارەی درۆوە) نووسراوە و بۆتە پاڵنەری تێگەیشتنە فەلسەفییەکانی چەندین بیریاری مەزنی وەک (هانا ئارێنت و ژاک دێریدا) سەبارەت بە درۆی سیاسی، بێ ئەندازە بۆ تێگەیشتن لە کەسێتیی سیاسییەکان هاریکارێکی باشە. کۆیرێ لەو وتارە گرنگەیدا، ڕاشکاوانە لەسەر ئەم گرفتە ئاڵۆزە دەوەستێت و ڕاڤەکاری زۆر وردی هزرییانەی بۆ دەکات و دەریدەخات کە چۆن سیاسییەکان جاروبار هەقیقەت وەک ئەوەی هەیە دەخەنە ڕوو، بێ هیچ درۆ و ئیزافاتێک، ئەمەش لە پێناوی سەرلێشێواندنی خەڵک و فریودانیاندا. واتا ئەم وێنا ڕوون و سادانەی نێو سیاسەت، کە لە ڕووکەشدا ئاسایی و سادە دەردەکەون، لە پشتیانەوە چەندین ئاماژەی ترسناکی سیاسی و گەمەی تۆقێنەر هەن؛ دونیایەک نیازی خۆمەڵاسدەر و بەلاڕێدابەر هەن و جەماوەر بە پلەی یەک تێیدا بە ئامانج دەگیرێت.

٢

جیهان کاتێک دەیەوێت شەرع وەک ڕابەری سورییەکان بناسێنێت، هەوڵ دەدات بیانوویەکی لۆژیکی بۆ بهێنێتەوە:

(ئەم پیاوە پاڵەوانی دوای جەنگە و دەبێت لەگەڵی دابنیشین) ڕاستە ئەم بیانووە لۆژیکییە، بەڵام بۆ ئەحمەد شەرع نا، بەڵکوو بۆ گیڤارا، بۆ ماندێلا، بۆ غاندی و دەیان ناوی گەورەی شۆڕشگێڕی دی. بە پاڵەوان پیشاندانی ئەحمەد شەرع لە لایەن بەشێک لە وڵاتانی جیهانەوە، هەر بە تەنها پیشاندانی ڕووی قێزەونی سیاسەت نییە لە جیهانی ئەمڕۆدا، بەڵکوو پیشاندانی داڕمانی بەها باڵاکانی نێو مێژووی فیکری سیاسیی مرۆڤایەتیشە، پیشاندانی ئەو وێنا جێگرەوەیەی ئەمڕۆیە بۆ سیاسەت کە زۆر دوورتر لە (ماکیاڤیللی) ڕۆیشتووە و گەیشتۆتە جێیەک شیاوی هیچ جۆرە بەرگری لێکردنێک نەبێت، ئەمە گەر بە دیوێکدا بەو باوەڕە ئەمریکییە تەقلیدییە پۆلیش بکرێت کە پێی وایە لە سیاسەتدا نە دۆستی هەمیشەیی هەیە و نە دوژمنی هەمیشەیی، کە ئەم دێڕەش بۆ خۆی دێڕێکی پڕ کێشەیە، بەڵام بە دیوێکی دیکەدا دەرخەری دابڕینی یەکجارەکیی ئەخلاقە لە سیاسەتی ئەمڕۆی جیهاندا، کە ناتوانێت جێگرەوەی ئەخلاقییانەی هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێزە دژە ئینسانییەکاندا و ناشتوانێت پشتیوانێکی ڕاستەقینەی هێزە ئینسانییەکانی ناوچەکە بێت.

هەرچۆنێک بێت ئێستا ئەحمەد شەرع وەک پاڵەوانی دوای جەنگ خراوەتە ڕوو، لەم خستنەڕووەدا کۆمەڵێک وڵاتی زلهێز و ناوچەیی و کۆمەڵێک میدیای زەبەلاح دەستی باڵایان هەبووە و بۆ جێبەجێکردنی چەند مەرامێکی سیاسیی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا، ئومێدی لەسەر هەڵدەچنن و کار بۆ بە پاڵەوان پیشاندانی دەکەن. ئەوەی ئازاربەخشە ئەوەیە کە لەگەڵ ئەم خستنەڕووەی ئەحمەد شەرعدا وەک پاڵەوانی دوای جەنگ، هەوڵ دەدرێت وەک ئازادیخوازێکی گەورەش پیشانی جیهان بدرێت، میدیای عەرەبی و تورکی و بەشێک لە میدیا بیانییەکانیش، زۆر بە چڕی بۆ تۆخکردنەوەی ئەم وێنا پاڵەوانسازییە لە زیهنی وەرگردا خراونەتە کار. بۆ ئەوەی ئەمەش بکەن، هەستاون بە دابڕکارییەکی سەیر لە نێوان ئەبومحەمەد جۆلانی و ئەحمەد شەرعدا، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەحمەد شەرع لە مێژووەکەی خۆی دابڕێنراوە، واتا چیدی بنەچە دێرینترەکەی ئەم پیاوە و ڕابردووەکەی بە کەڵکی ئەو وێنا پاڵەوانسازییە نایەت کە ئەمڕۆ بۆ ئەحمەد شەرع داڕێژراوە! ئاخر ئەوە دەبێتە کارێکی شێوێنەر تۆ بێیت و لە میدیایەکەوە کە ڕاسپێردراوە بۆ داتاشینی وێنای پاڵەوانێک، نەزانانە بڵێیت: (هۆ خەڵکینە، هەرچەندە ئەحمەد شەرع لە ڕابردوودا، سەرکردەیەکی قاعیدە و داعشی بووە و سەربڕ و خوێنڕێژ بووە، بەڵام ئێستا بۆتە پاڵەوان و ڕزگارکەر و ئازادیخواز و دەبێت خۆشتان بوێت!)

لە وێنا ڕوونە سیاسییە نمایشکراوەکەدا، ئەحمەد شەرع وەک پاڵەوانی جەنگ و ئازادیخوازێک دێتە نێو دیمەشق و کۆتایی بە دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری ئەسەد دەهێنێت و بۆ ماوەیەکی کاتی خەڵکی سوریا هەست بە ئازادی دەکەن و تامی ئازادبوون دەچێژن، بەڵام ئەم هەستکردنە ئەوەندەی هەستی دەربازبوونە لە دەسەڵاتێکی داپڵۆسێنەر، ئەوەندە هەستکردن نییە بەوەی ئەوەی هاتووە ئازادیخوازە و ئازادی لەگەڵ خۆی بۆ سورییەکان هێناوە، هەروەها دەربڕی هێز و توانای میدیای نوێیە لە دروستکردنی پاڵەوان و شێواندنی هەقیقەتی ڕووداوەکان و لەبیربردنەوەی هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت نەمانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد. خاڵێک کە بۆ سورییەکان گرنگە بیزانن، لِە نێو ئەم کەوانەیە دایدەنێم: (ڕەنگە لە سایەی هێزێکی پەڕگیردا و ناچارانە جاروبار ڕێگە بە بڕێکی دیاریکراو لە ئازادی بدرێت، بەڵام بێ هیچ گومانێک هێزی پەڕگیر و ناتەبا و نامۆ بە ئازادییە فەردییەکانی ئینسان: هێزی دژ بە ئازادیی بیروڕا و ئازادیی ژیانکردنی خۆویستانە، هەرگیز ناتوانێت تا کۆتا ڕێگە بە دۆخی جێگیربووی ئازادی بدات)، ئەمە بۆ ئەحمەد شەرع و هێزە جیهادییەکەشی ڕاستە، تەنها لە یەک باردا نەبێت، ئەویش دەستبەرداربوونی ئەحمەد شەرعە لە پرەنسیپە جیهادی و داعشییەکانی خۆی و ڕێگەدانێتی بە دەستەمۆکردنی سوریا وەک وڵاتێکی هاریکار لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، هەروەها دەربڕینی پاپەندبوونێتی بە مۆدێلی ئیسلامی سعودی/ ئیماراتی لە تایپە بن سەلمانیەکەیدا. پرسیارێک کە لەم دێڕانەوە دەمێنێتەوە، ئەوەیە کە ئاخۆ جۆلانیی تیرۆرستی دوێنێ و ئەحمەد شەرعی پاڵەوانی ئەمڕۆ دەتوانێت بەم ئاڕاستەیە هەنگاوی بوێرانە بنێت و پشت لەو مێژووە شیرییەی خۆی بکات کە لێیەوە دروست بووە و کاژە کۆنەکەی فڕێ بدات و ببێتە بن سەلمانێکی تر؟ یاخود نەخێر ئەم پیاوە و نەرمی نواندنە کاتییەکانی و هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەری تێکڕا ئاماژەن بۆ هاتنە ئارای جۆرێک لە هاوسەنگی نوێ، کە تێیدا هەم شەریعەت جێگەی بێتەوە بە شێوازە سەلەفیە/ئیخوانییەکەی و هەمیش بەرژەوەندی و ئەجێندای وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل بە ڕەهەندە ئابووری و سیاسییەکەیەوە تیا پارێزراو بمێنێتەوە و توندڕۆیی و داعشبیری بۆ ناوخۆ و لێکبوردەیی و ئاشتی و دیموکراسی بۆ دەرەوە دەبێتە ناسنامەی سوریاکەی دوای ئەسەد؟! پەلامارە بەردەوامەکانی شەرع بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و هەڵمەتی ڕیشەکێشکردنی دروزەکان و دۆستایەتی و ملکەچیی بەردەوامی ئەم پیاوە بۆ تورکەکان، بەتایبەتی ئەو کۆمەڵکوژیییە دڕندانەیەی لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شاری حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسود) ئەنجامی دا، لەوە ناچێت ڕێگە بۆ هیچ ئومێدهەڵچنینێکی دی بهێڵێتەوە، بەتایبەتی ئەو ئومێدەی کە چاوەڕێیە ئەحمەد شەرع کاژە کۆنەکەی جۆلانی فڕێ بدا و پشت لە ڕەگوڕیشە مێژوویییەکەی خۆی بکات، وەکوو ئەوەی کە ئەمریکییەکان کاری بۆ دەکەن!

٣

حەلەب، دووهەمین شاری گەورەی سوریایە، دوو گەڕەکی کوردی لێیە و ساڵانێکە ئاسایشی ناوخۆی کورد خۆی لە هێرشی دڕندانەی سوپای ئەسەد و داعش و هێزه تاریکپەرستەکان پاراستوونی و نەیهێشتووە تامی ژیان لە خەڵکەکەی بسەنرێتەوە، ساڵانێک هەردوو گەڕەک بە دیدگایەکی مرۆییانە دەبران بەڕێوە و خەڵکەکەی لەوپەڕی ئازادی و دەستەبەرکردنی مافە ئینسانییەکانیاندا دەژیان.

ئەحمەد شەرعی سەرۆک، جۆلانییەکەی پێشووی داعش، دوای بەهێزبوونی، دوای ئەوەی کە زامنی بێدەنگی و پاڵپشتی بەربەریزمیی نوێی جیهانی کرد، بەو دڵپڕییەی خۆیەوە کە بەرامبەر بە دیدگا مرۆیییەکان هەیبوو؛ بە پشتبەستن بە دیدگای توندڕەوانە و مەرگدۆستانەی خۆی و هاوبیرانی؛ پەلاماری ئەو دوو گەڕەکە و خەڵکە ژیاندۆستەکەی دەدات و دەیکات بە دوو کەلاوەی داڕماو، خەڵکەکەی ئاوارە و سەرگەردان دەکات و جەنگاوەرە ئازا و جوامێرەکانی لە شەڕێکی نابەرانبەری دڕندانەدا دەکوژێت.

لەگەڵ ئەم کوشتنەدا، لەگەڵ ئەم وێرانکاری و کۆمەڵکوژی و بەربەریزمە نوێیەدا، ئێمەش لە تەماشاکارەوە دەکرێین بە شاهید و گەواهیدەر، گەواهیدەری دەرکەوتنی بەربەریزمی نوێی جیهان، گەواهیدەری جیهانێکی لەبەریەکهەڵوەشاو و داڕماو، جیهانێکی بێ بەها و سەرلێشێواو، کە تێیدا بەهاکان و تیۆرییاکانی ئەخلاق و تێڕوانینە ئینسانییەکانیش، یەک یەک بەدووی یەکدیدا  بە ئاسانی ڕووت دەبنەوە و جیهان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا دەمامکەکەی بەتەواوی فڕێ دەدات و هەقیقەتی خۆی پیشانی هەموومان دەدات.

شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەبوو هەر بکەون و  وەک دوو گەڕەکی گرنگ بچنە نێو مێژووەوە، نەک تەنها لەبەر بەرخۆدان و گیانفیداییان، نەک بەتەنها لەبەر جوانبینی و ژیندۆستییان، نەک لەبەر نابەرانبەری هێز بەتەنها و یەکەمین بەگژاچوونەوەی بەربەریزمی نوێی جیهان، بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەم کەوتنە پێویستیەکی حەتمی بوو بۆ دەرخستنی ئاماژەی کەوتنی دەمامکی پێشووی جیهان؛ لەگەڵ کەوتنی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود، دەمامکەکان، چەمک و گوزارشتە سواوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و زلهێزانی جیهان، بەیەکجاری کەوتن و جیهانێکی نوێ هاتە ئاراوە، جیهانێکی لەبەریەکهەڵوەشاو و بێ بەها، جیهانێک کە کەوتووەتە نێو بێ سەروبەرییەکی کوشندە و مەترسیدارەوە و نغرۆ کراوە لە بەربەریزم!

بوونی ترەمپ لە ئەمریکا و شەرع لە دیمەشق بە سەرۆکی وڵات، لە ڕوویەکەوە دەرخەری وێنای ئەم جیهانە نوێیەیە و لەڕوویەکی ترەوە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ شکستی هەموو بانگەشەکانی جیهانی پێشوو، بانگەشەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی و بەها هاوبەش و باڵاکان لە سەردەمی نوێدا، بەتەواوی و بە ئاشکرا گۆڕدرانەتەوە بە پاتاڵییەکی سەیری دونیابینیی سیاسی، کە تەنها پێوەری حوکمدان و داوەریکردن تێیدا، بەستراوەتە هەژموونداری هێز و پارەوە، بەهاکان لەبەردەم ئەم دووەدا چیدی هیچ نرخێکیان نییە و ئەوەی جیهان بەڕێوە دەبات، ئەوەی پێمان دەڵێت هەق لە کوێیە و ناهەق لە کوێ، هاوکێشە قورسەکانی پارە و هێزن، ئەمە جیهانە نوێیەکەیە، ئەمە بەربەریزمی نوێی جیهانە لە خۆرهەڵات، بەخێربێن بۆ ئەو جیهانەی کە ترەمپ دادوەرەکەیەتی و ئەحمەد شەرعی تیا بووە بە سەرۆک، بەخێربێن بۆ جیهانێکی لەبەریەکهەڵوەشاو!

The post جۆلانی و جیهانێکی لەبەریەکهەڵوەشاو appeared first on ژنەفتن.

بە کوردیکردنی فەلسەفە
ئاشکرایە لە مێژووی ئەدەبیاتی ئێمەدا و لە پاشخانی کولتووری کوردیدا، هەمیشە ڕقێکی گەورە دەرهەق بە فەلسەفە ئامادەگیی هەبووه؛ هەمیشە ڕقئەستووریەک دژ بە بیرکردنەوەی جدی لە ئارادا بووە، ئەم ڕقە بە ئەندازەیەک بەربڵاوبوو کە تا دەیەی حەفتاکانی سەدەی بیست، هیچ کەسێک زاتی ئەوەی نەکردووە بە ئاشکرا ستایشی فەلسەفە و بیرکردنەوەی فەلسەفییانە بکات و دژ بە سادەگۆیی و ڕواڵەتخوازیی هزری بوەستێتەوە. ئەم ڕقە لە فەلسەفە پێش هەموو شتێک بەرهەمی تێنەگەیشتنی تاکی کورد بووە لە فەلسەفە خۆی، بەوەی کە ئەوپەڕی دونیابینی ئێمە تا ئەم دواییانەش درابووە دەستی شیعر. شیعریش بە سروشتی خۆی هیچ کات ناتوانێت تەبا بێت لەگەڵ سیستەمێکی جێگیر و ڕێکخراویی وەک فەلسەفەدا، هەرچەندە بەشێک لە شاعیرانی ئێمە خۆیان خوڵقێنەری بیری نوێ و لێکدانەوەی فەلسەفییانەش بوون بۆ ژیان، لێ دواجار ئەوەی ئەوان پێوەی دەنازان شیعر و شێوازی ڕەوانبێژی و باڵادەستیان بوو لە هونەری شیعردا، نەک واتا و ئاماژە فەلسەفییەکانی نێو دەقەکانیان. ئەم دیدە دوژمنکارانەیە لە هەمبەر بیرکردنەوەی قووڵ و فەلسەفییانەدا، دەرخەری ئەو ترسە دەستەجەمعییەیە لە فەلسەفە کە نەک تەنها کۆمەڵگەی کوردی، بەڵکوو تەواوی کۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەکانیشی گرتۆتەوە. لە ڕاستیشدا بۆ ئینسانێک کە بیرکردنەوە بکاتە شاڕێی خۆی، ژیان لە نێو ئەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا دەبێتە دۆزەخ. هەڵبەت کۆمەڵگە بە سروشتی خۆی ڕقی لە کەسێکە لەو ڕێکی و هاوتەبایییە گشتییە بدات کە بۆتە پایەیەک و کۆڕایی کۆمەڵگەی لەسەر ڕاوەستاوە، چونکە دەزانێت ئیشی فەلسەفە دروستکردنی کۆڕایی نییە، بەڵکەو ئیشی فەلسەفە لێدانە لەو کۆڕایییە و نەهێشتنی تەنبەڵیی هزرییە.

ئێمە لەبەردەم جەهلێکی گشتیداین کە لە سەرێکەوە ڕقی لە دانایی دەبێتەوە و دژایەتی دەکا و لە سەرێکی دییەوە خوازیاری بەدەستهێنانی دانایییە. نالەباری و ناسازی ژینگەی کوردی بۆ فەلسەفە، کرۆکی کێشە بنەڕەتییەکانی نێو مێژووی ئەم نەتەوەیەش پێک دێنێت، بەوەی کە تۆ نەتەوەیەکت هەیە بەدەست دەیان کێشەی سیاسی و کولتووری و ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت، کەچی بۆ چارەکردنیان بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوەی قووڵ و لێکدانەوەی فەلسەفییانە، له بریی ئەوە پەنا دەباتە بەر سادەگۆیی و ڕاڤەکاریی هەرزەیییانە و لە بەرزترین ئاستیشدا شینی ئەدەبییانە. بۆ نموونە: کارەساتێکی وەکوو ئەنفال کە دەکرا ببێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ ڕاچڵەکین و بەخۆداچوونەوە و گەڕانەوە بۆ عەقڵی فەلسەفییانە و ڕێگاکانی لە ڕاڤەکردنی دۆخە تراژیدییەکاندا، کەچی ئەوپەڕی کاردانەوەکانی ئێمه وەک نەتەوەیەکی کارەساتبار لە چەند تێکستێکی شیعری و چەند پەخشانێکی سەرەتایی تێپەڕی نەکردووە و هیچ هەڵێنجاندنێکی فەلسەفیمان لێ بەرهەم نەهێناوە! تەنانەت نەمانتوانیوە لە بە دۆکیۆمێنتکردنی کارەساتەکانیشدا و هێشتنەوەیان بۆ مێژوو وەکوو خۆی سەرکەوتوو بین، گشت ئەوەی پێی هەستاوین نووسینگەلێکی زۆر سەرەتایی و دووبارەن دەربارەی ئەنفال و کارەساتەکانی دی، کە بۆچی ڕوویانداوە و چۆن ڕوویانداوه و دەرئەنجامەکانیان چی بوون، بە بێ ڕاڤەکاریی هزری و گەڕانەوە بۆ پێگەی فەلسەفەی مێژوو لە نووسینە مێژوویییەکاندا.

ئەم پشتگوێخستنەی فەلسەفە و پەراوێزخستنی، وای کردووە کە سادەبێژی و ڕووکەشبینی بۆ ڕووداو و کێشە جدییەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی، تەواوی ئاستەکان بگرێتەوە و هەر لە مامۆستایەکی زانکۆوە بگرە بۆ ڕۆژنامەنووس و نووسەر و شرۆڤەکارێک تا دەگاتە سیاسییەک، تێکڕا لە نزمترین ئاستی ڕاڤەکارییدا لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکان بکەن. غیابی بیرکردنەوەی فەلسەفییانە و دانایی لەچارەکردنی کێشە بنەڕەتییەکاندا، وای کردووە کە کێشەکان کەڵەکە بن و کێشه بە کێشەی نوێ بگۆڕدرێتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش چارەسەرکردنیان ئەستەمتر بێت. ئەوەی کەمێک جێی دڵخۆشییە ئەو هەوڵە تاک و تەرایانەیە کە لەم چەند ساڵەی دواییدا دراون و خەریکە فەلسەفە دەبێتە بەشێکی گرنگ لە لێکدانەوەی ڕووداو و کێشە بنەڕەتییەکانی نێو ئەم دونیا ئاڵۆز و پڕ لە کێشەیەی ئێمە. بەڵام ئەمەش بۆ خۆی هەوڵگەلێکی بێ کێشە و ڕێکخراو نین و نەبوون، بەڵکوو زۆرجار خۆیشیان بوونەتە بەشێک لەو هەراسازییە و ئاستەنگی زیاتریان دروست کردووە، بەوەی ئەوان زۆرجار ناڕێکانە بوون بە گوێزەرەوەی ئایدیا و فەلسەفەی ڕۆژئاوایی بەنیوەناچڵی و بێ گرێدانەوەی بە دونیای کوردییەوە. واتا ئەوەی ئەوان هاوردەی دەکەن بۆ نموونە: سارتەرێکی فەرەنسییە بۆ ڕۆژئاوایییەکان و هیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی کوردییەوە نییە، هیگڵێکی ئەڵمانییە و لە هیچ جێیەکدا نەلکێنراوەته ژینگەی کوردییەوە. ئەمە بۆ تەواوی فەیلەسوف و قوتابخانە فیکرییەکانی دیکەش دروستە. واتا ئەوەی کە وای کردووە فەلسەفە بەم شێوە مەترسیدارە دابڕێنرێت لە کورد، نەبوونی هاوئاهەنگییە، نامۆبوونی زاراوه و هەوڵە فیکریییەکانە بە ژینگەی کوردی.

لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی فەلسەفە کوردییانە بێت و ببێتە بەشێکی گەورە لە دونیابینیی ئێمە دەبێت بکوردێنرێت و لەگەڵ دۆخی ئێرەدا بگونجێنرێت. کوردێک کە خەریکی ڕاڤەکاریی هزری و کردەی فەلسەفییانەیە، دەبێت ئاشنای تەواوی مێژووەکەی خۆی بێت، دەبێت ئاشنای ئەدەبیات و نەریتی بیرکردنەوەی کوردییانەی پێش خۆی بێت، نەک بۆ ئەوەی ستایشیان بکات و بەرهەمیان بێنێتەوە، بەڵکوو بۆ ڕەخنەلێگرتن و دەرخستنی کێشە بنەڕەتییەکانی ئەو بیرکردنەوەیە و مێژووەکەشی. ئەوە بۆ خۆی جەهلێکی کوشندەیە بتەوێت کێشە ئەڵمانی و فەرەنسییەکان بکەیتە کێشەی کوردی و بە هەمان لۆژیک و شرۆڤەکاری فەیلەسوفەکانی ئەوێوە باسی دۆخی ئێرە بکەیت. ئایا ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێت کە (هیگڵ، مارکس، نیتشە، هایدیگەر و سارتەر و ژیژەک و سلۆتەردایک و زۆری دی)، بە کەڵکی ئێمە نایەن و نابێت بیانخوێنینەوە؟ بێگومان نەخێر، ئەو لێکدانەوەیەی سەرەوە هەرگیز بەو مانایە نایەت، بەڵکوو ئەمانە ئەو فەیلەسوفانەن کە دەشێت شوێنیان بکەوین و لە ڕێیانەوە کۆمەڵگەی کوردی بخوێنینەوە و بە یاریدەی ئەوان لە کێشە بنەڕەتییەکانی ئێرە ورد ببینەوە و لێیان تێبگەین، بەڵام نەک شوێنکەوتنێکی نەزانانە و ئەشهەدووانە؛ بەڵکوو شوێنکەوتنێک بەرمەبنای تێگەیشتن بێت لە ڕادەی گرنگی و پێویستی هزر و ڕوانینی ئەو فەیلەسوفانە بۆ کێشە هەنووکەیییەکانی ئێرە. فەلسەفەکاری کورد دەبێت ئەو ڕاستییە بزانێت کە وەکوو چۆن بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی پرسە هەنووکەیییەکانی ئێرە پێویستمان بە گەڕانەوە هەیە بۆ فەیلەسوفەکانی ڕۆژئاوا، بە هەمان شێوە و بگرە زیاتریش پێویستمان بە تێگەیشتن هەیە لەو دۆخە تایبەتییەی کە ژینگەی کوردی هەیەتی؛ لەو مێژووەی کە کورد هەیەتی؛ لە ئەدەبیاتەکەی؛ لە ئەفسانە و ئاینە دێرینەکانی؛ لە هەڵکەوتە جوگرافییەکەی؛ لە زمان و کولتوور و پەندی پێشینانەکەی. تاکو لەمانە تێنەگەین و هەڵوەستەیان لەسەر نەکەین، ئەستەمە بتوانین فەلسەفەیەک بەرهەم بهێنین کە خۆماڵییانە و خۆکرد بێت و بە کەڵکی ژینگەی کوردی بێت.

هەڵبەت جەختکرنەوە لە بە کوردیکردنی فەلسەفە بەو مانایەش نایەت کە ئیدی هەموو نووسین و لێکدانەوەکانمان تەنها لە چوارچێوەی ژینگەی کوردییانە بێت و تەنها بۆ کورد بشێن. فەلسەفاندن بە کوردی واتا بە خۆییکردنی هزر و دوورکەوتنەوە لە لاساییکردنەوەی بێ مفا؛ واتا نووسین بە داهێنانەوە و زیادکردنێک لەو خەرمانەی کە ڕۆژئاوا هێناویەتیە بوون. ئەگەر نووسەرێکی کورد دەیان کتێبیش لە بواری فەلسەفەدا بنووسێت و ڕاڤەی چەمک و زاراوە فەلسەفییەکانی ڕۆژئاوا بکات بە هەمان نەفەسی نووسینی ئەوانەوە، ئەوە تەنها خۆی ماندوو کردووە و هیچ خستنەسەر و داهێنانێکی هزری نەخوڵقاندووە. فەلسەفە گرنگییەکەی لەوەدایە وات لێ بکات ئیزافەیەکی گرنگت هەبێ بۆ دونیا و بۆ شتەکان و لە ڕاڤەکردنیاندا دیدی نوێ بخەیتە ڕوو، نەک ببێتە جووینەوە و دووبارەکردنەوەیەکی سارد و سڕی ناوبەتاڵ.

فەلسەفە جووینەوە نییە؛ خستنەسەرە، ڕاڤەکردنێکی خودییانەیە بە سوودبینین لە ڕاڤەکردنەکانی پێشتر. دەشێت بۆ مامۆستایەکی زانکۆ کە فەلسەفە وەکوو وانە دەڵێتەوە، ئاسایی بێت هزر و تێڕوانینەکان وەکوو خۆی بگوێزێتەوە و هیچ ئیزافەیەکی نەبێت، بەڵام توێژەرێکی فەلسەفی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی دیدی فەلسەفیانەی تایبەت بە خۆی؛ بۆ ئەوەی لەباریدا بێت فەلسەفە بەرهەم بهێنێت و چەمکی نوێ دابڕێژێت، پێویستی بەوەیە خۆی لەم جووینەوانە بپارێزێ و بپرسێت: (من چۆن ئەم جیهانەی خۆم کە تێیدام شی بکەمەوە؟)، (چۆن خوێندنەوەیەکی جیاواز و پڕ مفام بۆ دۆخی ئێرە هەبێت؟)، (لە هەمبەر کێشەیەکی خۆماڵییدا کام فەیلەسوف ببێتە ڕێنیشاندەرم و چۆن لە ڕێی ئەوەوە گرێ کوێرەکان بکەمەوە؟) ئیشی ڕاڤەکاری هزرییە کە ئاوها فەلسەفە دابڕێژێتەوە و بەو شێوەیە دونیابینی خۆی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی خستنەسەرێکی هەبێت و بتوانێت لە ڕێی بۆچوونەکانیەوە سوودێک بە کۆمەڵگە و بە تاکیش بگەیەنێت و ببێتە هەوێنی پێشخستن و کرانەوەیان. بۆ ئەوەی نەتەوەکەشی لە ڕێی ئەوەوە ببێتە خاوەنی ناسنامەی فەلسەفییانەی تایبەت بە خۆی و زمانەکەشی ببێتە زمانێک کە شیاو بێت بۆ فەلسەفەکاری.

The post بە کوردیکردنی فەلسەفە appeared first on ژنەفتن.

پێکەنین دژ بە تراژیدیا
ئایا لە دونیای ئەمڕۆدا، کەسێک هەیە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێت و “خوان خۆیا بۆرجا” نەناسێت؟ خوان ساڵی  ۱۹٥٦ لە شاری سیڤیلیای ئیسپانیا هاتۆتە دونیاوە، تاکوو ساڵی ۲۰۰۰ هیچ کەسێک نەیدەناسی، بەڵام چاوپێکەوتنێک هەموو شتێکی گۆڕی و زۆر بە خێرایی بە هەموو دونیای ناساند، کەناڵی ۲ی ئیسپانی ئەم پیاوەی هێنایە سەر شاشە و لە ڕێی گێڕانەوەی بەسەرهاتێکی ژیانی خۆیەوە، کە چیرۆکی غەم و ئازار و نەهامەتی و ڕەنجکێشانی ژیانە هەژارانەکەی بوو، نەک بە تۆنێکی غەمگینانەوە، بەڵکوو بەوپەڕی دڵخۆشییەوە و بە پێکەنینێکی ئێجگار سەرنجڕاکێش و جوانەوە! خوان لە میانەی گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانی خۆیدا باس لە ژیانی سەردەمی شاگردایەتییەکەی دەکات، ئەو دەمەی لە چێشتخانەیەکی سەر دەریا کار دەکات و بەڕێوەبەرەکەی پێی دەڵێت کە دەبێت ۲۰ مەقەڵی پیس پاک بکاتەوە، بەڵام چونکە مەقەڵییەکان زۆر پیس دەبن بۆیە ناچار دەبێت بیانباتە سەر کەناری دەریاکە تاوەکوو بە ئاوی سوێری ئەوێ پاک ببنەوە، خوان مەقەڵییەکان دادەنێت و دەگەڕێتەوە جێگاکەی خۆی و هێندە ماندوو دەبێت خەوی لێ دەکەوێت،  کە بەئاگا دێتەوە و دەچێتە کەناری دەریاکە دەبینێت هەموو مەقەڵییەکان ئاوی دەریاکە بردوونی جگە لەیەک دانەیان نەبێت، ئەویش گیربووە لە بەردێک، خاوەن کار کە ئەمە دەبینێت، زۆر پەست و تووڕە دەبێت و لە کارەکەی دەری دەکات، خوان گرفتار و بێکار، سەرگەردان و بێ پارە دەبێت و بە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانیدا تێپەڕ دەبێت.

خوان لێرەدا وەکو کرێکار و شاگردی چێشتخانەیەک ئازارێک، ناخۆشییەک، چەرمەسەرییەک دەگێڕێتەوە کە بەسەر خۆیدا هاتووە، ڕەنگە لە ژیانی هەمووماندا ڕووداوی زۆری سەمەرە و تراژیدییانە ڕوویان دابێت، بەڵام ئەوەی گێڕانەوەکەی خوان لە گێڕانەوەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەو ڕۆحی گاڵتەکردنەیە بە ئازار و نەهامەتییەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی یادەوەری و ڕووداوە ناخۆشەکانە بە پێکەنین. خوان بەوە ناڕووخێت کە دەردەکرێت، هەرچەندە دەزانێت دەرکردنەکەی بێ ئیش و بێ نان و بێ حاڵی دەکات و سەرگەردان دەبێت، هێزی ئەم نەڕووخانەشی لە پێکەنینەکەیەوە وەرگرتووە، پێکەنینێکی ژیندۆستانە، پێکەنین بە ڕووی بەسەرهاتێکی تراژیدیدا کە خەریک بووە بێ ئومێدی بکات لە ژیان. دەزانم ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەوەی خوان کردوویەتی گەمژەیییەکی تەواوە، بەڵام دەمەوێت ئەم بیرکردنەوەیەتان بە زوویی بقۆزمەوە و  بیکەمە بەهانەیەک بۆ باسکردن لە پەیوەندی نێوان گەمژەیی و پێکەنین.

گەمژەیی و پێکەنین

دەروونناسیی نوێ گەمژەیی بە زۆر باردا پێناسە کردووە، ئێمە لێرەدا لە هیچ کام لەو پێناسانە ورد نابینەوە، تەنها لەوە نەبێت کە گەمژەیی وەک خەسڵەتێک لە خەسڵەتە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دەبینێت و پاڵپشتی ئەو تێگەیشتنە دەکات کە هەر کەسێک لە ئێمە بەڕادەی جیاواز و لە ساتگەلی جودا جودادا گەمژەبوونمان دەسەلمێنین و دەرخستنی هەر بڕێک لەو هەڵسوکەوت یاخود قسە ناتەبایانە بە عەقڵ، دەوروبەر و زۆرجاریش خۆمان دەهێنێتە پێکەنین. واتا پێکەنین بەشێکی هەرە زۆری پەیوەستە بە دەرکەوتنی نیشانەی ئەو هەڵسوکەوت و قسانەی کە ئێمە بڕوامان وایە دەبێت بە شاراوەیی بمێننەوە و نەکرێن. هەموو ئەو بیروباوەڕە کۆنانەی کە مرۆڤ بە درێژاییی مێژوو تەبەنی کردوون، داوایان لێ کردووین لە هەمبەر هەڵسوکەوت و قسەکانمان هوشیار بین، تاوەکوو نەبینە بابەتێک بۆ پێکەنینی ئەوانی تر. بۆیە مرۆڤ بە گشتی حەز دەکات جدی و ژیرمەند دەربکەوێت و هەموو خەسڵەت و ڕووکارێکی گەمژانە لە خۆیدا بسڕێتەوە، یان لانی کەم سەرکوتی بکات. ئێمە کە کەسێک دەبینین هەڵسوکەوتێک ئەنجام دەدات یان قسەیەک لە زاری دێتە دەر و دەرخەری ڕووه گەمژانەکەی مرۆڤە، پێی پێدەکەنین. ئەم پێکەنینە لە ڕووکەشدا وا دەبینرێت کە لە پێناو ڕەتکردنەوەی بوونی ئەو خەسڵەتەیە لە خۆماندا و ئەوە ئەو کەسەیە کە کارێک یان قسەیەکی کردووە و بۆتە گاڵتەجاڕی ئێمە، بەڵام لە ڕاستیدا پێکەنینەکە لە ناخدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرسامبوونمان بەو لێکچوونەی کە لە نێوان خەسڵەتە کپکراوو سەرکوتکراوەکەی ئێمە و خەسڵەتە دەرخراوەکەی بەرامبەردایە. دواجار گرنگە بزانین پێکەنینی ژیندۆستانە بڕێک لەو پەیوەندییەی لە خۆیدا هەڵگرتووە.

بۆ ئەوەی هیچ هەڵە تێگەیشتنێک دەربارەی شکۆی ئەکتەرە کۆمیدی و مرۆڤە قسەخۆشەکان دروست نەبێت، دەبێت باس لەوە بکەین کە مرۆڤانی قسەخۆش و ئەکتەرانی کۆمیدی لەوەدا لە نێو کۆمەڵدا ڕێزلێگیراوترن کە تاکوو ئێستا تەنها خۆیان وەک ڕۆڵگێڕ و گێڕەرەوە پیشان داوه و خۆیان نەبوونەتە بابەتێکی واقیعی بۆ پێکەنین. کۆمەڵگە و دەوروبەر کە به قسه و کردارەکانی ئەمان پێدەکەنن لەبەر ئەوەیە کە دەزانن ئەمان بکەرە ڕاستەقینەکانی کردە کۆمیدییەکان نین، هەر ئەمەشه وای کردووە کە هەم شکۆدار بن و هەم ڕێزلێگیراو، بە پێچەوانەی بکەرە ڕاستەقینەکانەوە کە هەم سەرکۆنە دەکرێن و هەمیش سووکایەتییان پێ دەکرێت، چونکە بکەرانی ڕاستەقینە لە ناو واقیعەوە کردەکان ئەنجام دەدەن و کاردانەوەکانیش واقیعی دەبن، بەڵام گێڕەرەوە و لاساییکەرەوەکان لە ڕۆڵگێڕاندا بەر ئێمە دەکەون و خەسڵەتە کۆمیدی و گەمژانەکەی مرۆڤمان بیر دەهێننەوە. مرۆڤ دەبێت دەستبەرداری ئەم ژێستی گاڵتەجاڕی و سووکایەتیپێکردنەی خۆی بێت لە هەمبەر بکەرە ڕاستەقینەکان و ئەوانیش وەک کەسانی خاوەن ماف و خاوەن ڕێز ببینێت، بزانێت ئەوەی وەک کردەیەکی کۆمیدی لە هەر چرکەساتێکدا دەردەکەوێت، بەشێکە لە بوونی کپکراوی ئێمە و دەشێت ئێمەش ڕۆژێک ببینە دەرخەری کردەیەکی لەو جۆرە.

مرۆڤ بۆچی پێدەکەنێت؟

ئەمە پرسیارێکی لاستیکییە و بە زۆر شێوە دەکرێت وەڵام بدرێتەوە. مرۆڤ کاتێک ژیان دەست دەنێتە بینەقاقای و بڕستی لێ دەبڕێت، هیچ هێزێک جگە لە پێکەنین ناتوانێت بە هانایەوە بێت و لەو دڵتەنگی و نائارامییەی کە تێی کەوتووە ڕزگاری بکات. گرنگ نییە مەودای نێوان غەم و دڵخۆشی چەنێکە، ئەوە گرنگە کە داخۆ لە چ شوێنێکدا ئیدی پێکەنین بواری بۆ دەڕەخسێنرێت وەک هێزێکی کاریگەر دژ بەو دۆخە تراژیدییەی کە تێی کەوتووین دەربکەوێت. مەرج نییە پێکەنین و دەرکەوتنی ددانەکان بۆ خۆی ئاماژەی گەیشتن بێت بە دڵخۆشی و بەختەوەری، ئاخر زۆرجار پێکەنین دەبێتە دەرچەیەک بۆ هەڵهاتن لەو بارە قورس و گرانەی غەم دەیخاتە سەر شانی مرۆ، نەک هیچ شتێکی دی. بەڵام خۆ ئەگەر ئیشی پێکەنین هەر بە تەنها بریتی بێت لە داگرتنی ئەو بارە قورسە لە سەر شانی مرۆ، ئەوا هێشتاش دەکرێت پێکەنین وەک ئاماژەیەکی ڕوونی ڕێنوێنی بەرەو بەختەوەری وێنا بکەین و ستایشی بکەین.

میلان کۆندێرا لە کتێبە گرنگەکەی خۆیدا: (پێکەنین و لەبیرچوونەوە)، زۆر بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە کاتێک پێدەکەنین واتا ئێمە بە قووڵی دەژین و دەمانەوێت بژین؛ دەمانەوێت بە پێکەنینێک هەموو ئەو سەختییانەی کە هەیە لەبیری خۆمانی ببەینەوە، پێکەنین بۆ هەڵهاتن لە کێشەکان و لەبیرخۆبردنەوەیان، پێکەنین لە پێناوی بیرچوونەوەدا، ئەمە ڕوانگەی نەک بە تەنها کۆندێرا، بەڵکوو ڕوانگەی زۆرێک لەو بیریار و نووسەرانەشە کە باسیان لە پێویستی ئینسان بە پێکەنین کردووە.

ئەو دەمەی لە ژیانی هەر کەسێکمان ورد دەبینەوە، زۆر بە ڕوونی ئەوە دەبینین کە لە نێوان دڵتەنگی و بەختەوەرییدا پانتایییەکی فراوان بوونی هەیە و ئەم پانتایییەش بەشێکی گەورەی ژیانی مرۆڤی داگیر کردووە. کە باسی دۆخی دەروونی و کارکردە سایکۆلۆژییەکانی مرۆڤ دەکرێت، هێڵێکی ڕاست بە سەر پەڕەکانی ژیانیدا دەکێشرێت و دەکرێتە دوو بەشەوە، بەشێکیان بەختەوەری و ئەوی تریان دڵتەنگییە، وەک بڵێی مرۆڤ ناچار بێت هەمیشە سەر بە یەکێک لەم دوو دۆخە تایبەتییە بێت، ناچار بێت لە نێوان بەختەوەری و دڵتەنگیدا یەکیان هەڵبژێرێت؛ لە کاتێکدا بەشی هەرە زۆری سروشتی مرۆڤ دژ بەم دابەشکارییەیە! ژیانی مرۆڤ ڕەنگدانەوەی کردار و گوفتارەکانێتی؛ ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕ و هەوڵە زۆر و زەبەندەکانێتی بۆ خۆبەرجەستەکردن لە نێو ژیاندا، هەر لەم ڕەنگدانەوەیەشەوە چرکەساتەکان و دۆخە تایبەتییەکەی دەروون دیاری دەکرێت، ئەم ڕەنگدانەوانەش بتەنێ پەیوەست نین بە بەختەوەری یان دڵتەنگییەوە بەڵکوو زێدەتر پەیوەستن بەو پانتایییە فراوانەی کە لە نێوان ئەو دوو دۆخە تایبەتییەدا ماوەتەوە. پانتایییەک کە پرە لە لێکدژی و ڕەوتاری هەڕەمەکییانە و  لێیەوە ئاڵۆزی و پێچاوپێچیەکانی مرۆڤ خۆیان نمایش دەکەن.

لە ژینگەی مرۆییدا زۆرترین بوار بۆ تێکشکان و داڕمان، بێ ئومێدبوون و دڵتەنگی ڕەخسێنراوە و کەمترین هەل دراوەتە دڵخۆشی. ڕەخساندنی هەل بۆ دڵتەنگی پێناچێت بە تەنیا بەهۆی هەبوونی هێزگەلی جودا و زاڵی دژ بە ژیانەوە بووبێت، بەڵکوو لەوانەشە هەر لە بنەڕەتەوە ژیان بۆ خۆی هەڵگری ئەم سیما ناهاوسەنگە بووبێت لە نێوان بەختەوەری و دڵتەنگیدا، پێدەچێت سروشتی ژیان خۆی وای کردبێت کە زیاتر دڵڕەقانە و فریودەرانە دەربکەوێت وەک لەوەی بەبەزەیی و خەندەلەخۆگر و ئومێدبەخشانە بێت. سڵکردنەوە لە پێکەنین خەسڵەتی هەرە دیاری هێزە دژە ژیانەکانە، خەسڵەتی سەرەکیی ئەو ڕێباز و بیروباوەڕە ترسناکانەیە کە ناخوازن مرۆڤ بە هیچ کڵۆجێ بێتەوە نێو ژیان و باوەش بە جوانییەکانی ژیاندا بکات، ناخوازن ژیان ببێتە مۆڵگەیەک بۆ چێژبینین و تیاحەسانەوە و ئارامبوون.

ئەو پێکەنینەی ژیان دەیەوێت

ڕەنگە ئەوەی کە ئەم دووە واتا ( پێکەنین و ژیان)م لەو چەند دێڕەی پێشووتردا پێکەوە گرێدا، بۆچوونێکی وەهای  دروست کردبێت لای خوێنەر کە  وابزانێت ئەوەی پێکەنی ژیان دۆستە و ئەوەی مڕومۆچ بوو کەسێکی دژ بە ژیانە! بیرکردنەوەیەکی لەم چەشنە بە هیچ جۆرێک خواستی ئەو پێکەوە گرێدانە نییە، چونکە پێکەنین تەنها یەک وەزیفەی نییە، بەڵکوو هەڵگری زیاد لە وەزیفەیەکە و بگرە هەندێک جاریش وەزیفەکەی دەبێت بە دژایەتیکردنی ڕاستەوخۆی خودی جوانییە باڵا و  ڕاستەقینەکانی ژیان. ئەم فرە وەزیفەییە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە فرە جۆری پێکەنینەوە هەیە. پێکەنینیش وەک هەر کردەیەکی تری مرۆڤ چەندین دەرکەوتەی جودا جودای هەیە، لێ ئەوەی لە هەموویان گرنگتر و بە بەهادارترە ئەو جۆرەیە لە پێکەنین کە دەشێت بە “پێکەنینی ژیندۆستانە” ناوی بهێنین.

پێکەنین بەڕووی ژیاندا پێکەنینێکە لە قووڵاییی دڵەوە دەرهەق بە ژیان و ناڕەحەتی و ئازارەکانی نێوی و  ئاوڕدانەوەیەکیشە بە ڕووی جوانی و ناوازەییەکانی ژیان خۆیدا. ئیشی ئەم پێکەنینە هەڵگیرساندنی شەڕێکی گەورەیە دژی هەموو ئەو هێز و بیرکردنەوە و ڕەوتانەی کە هانی مرۆڤ دەدەن دەستبەرداری جوانییەکانی ژیان بێت و خۆی ڕادەستی ڕووە تاریک و داڕماوەکەی ژیان بکات. مرۆڤ لە سەختترین کاتەکانیدا گەر بگەڕێتەوە لای ئەم جۆرە لە پێکەنین هەرگیز بۆ هەمیشەیی خۆی ڕادەستی بیرۆکەکانی پووچێتی ژیان و سڵکردنەوە لە چێژ و جوانیەکانی نێوی ناکات و کاتییانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات. مانەوەی دەروون و ستایلی ژیانی مرۆڤیش بە ڕێکی و بەهادارییەوە پەیوەستە بە ڕادەی ئامادەبوونی ئەم جۆرە لە پێکەنین لە نێو پانتاییی ژیانی تاکەکەسی و کۆییانەیدا. ئامادەبوونی ئەم جۆرەیش لە پێکەنین پێویستی بە هێزێکی مەزن هەیە، ئەو مرۆڤانەی خودان ئەو هێزە مەزنەن هیچ کات سڵ لە چێژوەرگرتن لە ژیان و ژیانکردن بە واتای ڕووتی وشەکە ناکەنەوە. ئایا مرۆڤ دەتوانێت ببێتە خاوەنی هێزێکی وەها بۆ هەمیشە؟ مێژووی چەرمەسەری و دەردەدارییەکانی مرۆڤ و بەرزی و نزمییەکانی دەروون و هەڵچوون و کاردانەوە سەیرەکانی، ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و دەیسەلمێنێت کە هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بۆ هەمیشە ببێتە خودان پێکەنینێکی لەم چەشنە! ئەمە جێی نیگەرانییە بۆ کەسێک کە بەهای پێکەنینی ژیندۆستانە بزانێت و دڵنیاش بێت لە کاتیبوونەکەی، دڵنیا بێت لەوەی ئەم جۆرە لە پێکەنین کە هاوتای بەهێزترین چەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دەیانەوێت هیچ واتا و نرخێکی ڕاستەقینە بۆ ژیان نەهێڵنەوە. کەواتە خەسڵەتی هەرە سەرەکیی پێکەنینی ژیندۆستانە کاتیبوونەکەیەتی، بەڵام کاتیبوونێک بە هێزێکی زۆرەوە! ئەوەی بڕیار دەدات کە مرۆڤ تا چەندە ژیانێکی بەختەوەرانە بژێت؛ ڕادەی ئامادەبوونی ئەم جۆرە پێکەنینەیە لە نێو وێستگە جیاوازەکانی ژیانیدا نەک هیچ شتێکی تر. مرۆڤ کە بوو بە خاوەنی ئەو توانایەی لە سەختترین کاتەکانی ژیانیدا هۆیەک بۆ گێڕانەوەی ئەم جۆرە لە پێکەنین بدۆزێتەوە؛ ئەوا بێ دوو دڵی مرۆڤێکی بەختەوەرە. بەختەوەرە چونکە توانیویەتی سەرباری هەبوونی بڕێکی ئێجگار زۆر لە ناشیرینی و ئازار و نەهامەتی، هێشتا دەستبەرداری ڕووە گەش و جوانەکەی ژیان نەبێت. مرۆڤ ناتوانێت هەمیشە پێبکەنێت و ناچاریش نییە بۆ ئەبەد بەرگەی ئازار و ناڕەحەتییەکانی ژیان بگرێت، بەڵام دەتوانێت لە زۆر چرکەساتی ژیانیدا پەنا بباتە بەر ئەم هێزە مەزنە و نەهێڵێت لەوە زیاتر بپڕوکێنرێت و تا ئاستی بەرەنگاری ویستی خۆکوژیش سوودمەند بێت لێی.

لە نێوان پێکەنین و ئاییندا

خۆرهەڵات کانگا و بنەچەی زۆرینەی ئایینە گەوره و ناسراوەکانی جیهانە، بە دەگمەن ئایینێک دەبینینەوە زادەی سەرزەمینی خۆرهەڵات نەبێت، ئایا ئێرە دێرینترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە؟ شوێنەوارناسی و پاشماوە شوێنەوارییەکان و ژیارە دێرینەکانی مێژوو، سەدان بەڵگەی بێ چەندوچوونیان پێداوین تا بێ هیچ سڵەمینەوەیەک وەڵامەکەمان بۆ پرسیارێکی وەها بەڵێ بێت. لە خۆرهەڵات یەکەمین شارستانیەتەکان بنیاتنران و مرۆڤ ماڵی پێکەوە نا و بوو بە شارنشین و نووسینی دۆزییەوە و یاساکانی داڕشت. لێرەوە ئەفسانە داڕێژرا و مرۆڤ بە پرسیارە سادە و ئاڵۆزەکانی خۆیەوە دەرگیر بوو، پاشان ئایینەکان پەیدا بوون و خەڵکانێکی زۆریان لە دەوری خۆیان کۆکردەوە. ئەم ئایینانە زۆر بە سانایی هەستان بە دەستکاری کردنی کۆی ڕوانینەکانی مرۆڤ و بەرەو ڕێکخستن و لەقاڵبدانی زیاتری کردار و گوڤتاریان بردن، ئیدی زۆر بە ئاسانی نەدەتوانرا پێناسەی هیچ کردە و گوتەیەکی مرۆ بکرێت گەر نەگەڕابایەنەوە بۆ ئەحکامەکانی ئایین.

پێکەنین وەک خەسڵەتێکی سروشتییانەی مرۆ، یەکێک بوو لە گرنگترین ئەو دیاردانەی کە دەبوو ئایین ڕای خۆی لەبارەیانەوە دەربڕێت، ئەمەش بەهۆی ئەو کاریگەرییە فراوان و فرەڕەهەندەی کە لە سەر کۆمەڵگە و مرۆڤ هەیبوو. ئایین هەر لە دەستپێکەوە پێوستی بە کەسانێک نەبوو کە پێکەنین ببەخشنەوە و ژیان بە لاقرتێوە وەربگرن، بەڵکو پێویستی بە کەسانێک بوو کە جدی و بەئاگا بن و کەمترین بەرکەوتنیان لەگەڵ دونیای گاڵتەوگەپ و ناجدیدا هەبێت، گوایە بەمە لە شکۆدارییان کەم دەبێتەوە! ئەفسانەکانی دۆڵی دووئاوان و نیل و سەنەد، نووسینە بزمارییەکانی پێش زایین، پەیکەرە زۆروزەبەندەکانی شارستانیەتە دێرینەکان، پێکەوە گەواهیدەرن بۆ ئامادەگی بەردەوامی تووڕەییی گشت و سڵکردنەوەی لەڕادەبەدەر بەرامبەر بە پێکەنین! تەورات کە لە دۆڵی دووئاواندا نووسرایەوە و بەتەواوی کاریگەر بوو بەم شارستانیەتە تووڕانە، نەیتواینی لە هیچ سفرێکیدا، جێیەک بۆ پێکەنینی ژیندۆستانە بکاتەوە، وەک ئاوێکی ڕژاوی گەوران، ڕژا و بە دوویدا زۆرێک لە ئایینەکانی دواتر، پێیان تێدا خشاند!

پەیمانی کۆن لە چەندین جێدا باسی لە پێکەنین کردووە و وەک نیشانەیەکی باوەڕنەکردن بە قودرەتی ئیلاهی و پەرچووە ناودارەکانی لێکی داوەتەوە، بەڵام لە سفرەکاندا زۆر بە ئاسانی لکاندوونی بە پەیامبەران و خودای جووەکانەوە، هێندێک جار ئەوە پەیامبەر و دەنگە ئیلاهییەکەی نێو تەوراتە بزە دەیگرێ و پێدەکەنێت، هەندێک جاریش ئەوە دوژمنانی خودان دەیانەوێت لە ڕێی پێکەنینەوە، لە ڕێی گاڵتەپێکردن و لاقرتێوە تانە لە حیکمەتە ئیلاهییەکانی تەورات بدەن. ئەمە لە پەیمانی نوێدا دەبێتە جۆرێک لە سڵەمینەوەی ترسناک لە پێکەنین و تەنانەت لە هەندێک دۆخدا هێرشکردنە سەر پێکەنینیش. ئەوەی کە سارەی ئیبراهیم لە پەیمانی کۆندا پێدەکەنێت و بڕوا بەوە ناکات کە بەو تەمەنەوە بێتە دایک، لە پەیمانی نوێدا ئیدی ڕێ بەم جۆرە پێکەنینەش نادرێت، ئیدی پێکەنین دەبێتە خەسڵەتی دونیاویستەکان و ئەوانەی پشتیان کردۆتە خودا و وەک بێزراوییەکی نابەجێ پێناسە دەکرێت، جگە لە چەند دۆخێکی ئێجگار سنوردار نەبێت کە دواتر و لە لایەن کڵێساوە ڕێگەپێدانی بۆ کرا. هەرچەندە لە سەرەتاوە پیاوانی ئایینی مەسیحی دژ بە پێکەنین دەوەستانەوە، بۆ نموونە: قەدیس جیرۆم (347-420) کە یەکێک بوو لە ناودارانی کڵێسا و پیاوێکی ئاینی پایەداری نێو دونیای مەسیحیەتە، زۆر بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێکەنین هەڵسوکەوتێکە زۆر دوورە لە هەڵسوکەوتی مرۆڤی بڕواداری مەسیحییەوە، بەڵام دواتر لە لایەن قەشە ئۆگەستین و هێندێک زانای مەسیحی دیکەوە هەوڵدرا پلەپەندی بۆ پێکەنین بکرێت و ڕێگا بە چەند پلە و شێوازێکی پێکەنین بدرێت، بەو مەرجەی دژ نەوەستێتەوە لەگەڵ ئامانج و بنەماکانی کڵێسادا، لەگەڵ ڕێنسانس و دەستپێکی چاکسازییە ئایینییەکانیشدا، ئیدی واتاکانی پێکەنینیش گۆڕانی بەسەردا هات و کڵێسا داوای لە پیاوانی ئایینی و بڕوادارانی مەسیحی کرد تاکوو لە جەژن و بۆنە ئایینییە گەورەکاندا پێبکەنن، نەک هەر ئەوەندە بەڵکوو ڕێگا بە گێڕانەوەی بەسەرهات و نوکتەی پێکەنینهێنەریش درا!

لەگەڵ هاتنی ئیسلامدا، پێکەنینیش واتا و دەلالەتەکانی گۆڕانیان بەسەردا هات، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە ڕیشەیی نەبوون، تێکەڵەیەک بوون لە دیدگا کۆنەکان و بڕێک ڕوانینی جودا و نوێ، ئایەتەکانی قورئان زۆر ئاماژە و گێڕانەوەیان تێدایە کە باس لە پێکەنین دەکەن، باسکردنی پێکەنین وەک ئاماژەیەکی گەورە بۆ سەرکەوتنی بڕوادار لە تاقیکردنەوەی دونیادا، یەکێکە لە خوێندنەوە هەرە جیاوازەکانی ئیسلام بۆ پێکەنین. مرۆڤی بڕوادار ناچارە بەرگەی ناڕەحەتی و نەهامەتی و تانە و تەشەری ناحەزانی ئایینەکەی بگرێت و خۆی لە چێژی قەدەغەکراو و لەزەتی حەرامەکان بە دوور بگرێت، تاکوو بتوانێت لە قیامەتدا پێبکەنێت و پێکەنینەکەشی مژدەی گەیشتنی بێت بە بەهەشتی ئیلاهی. بەڵام ئەمە تەنیا پێناسەیەکی ئیسلام نیە بۆ پێکەنین، بەڵکوو بە زۆر جۆری جودا و واتای جیاوازتر دەتوانین چەندین پێناسەی پێکەنین لە فەرموودەکان و کتێبە مێژووییەکان و توراسی ئیسلامیدا بدۆزینەوە، مێژووی ئیسلام پڕە لەو بەسەرهاتانەی کە نیشانەی ڕێگەدانن بە پێکەنین و ئەو هەڵسوکەوت و قسانەی کە مرۆڤ دەهێننە پێکەنین، هەرچەندە لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی ئیسلامدا پێکەنین زیاتر ڕێکخراوتر و مەرجدارتر بوو، بەڵام دواتر ئەم مەرجداری و ڕێکخستنە زۆرە وەکوو خۆی نەمایەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی خەلافەتی ئومەوی و عەباسیدا.

هێزی گێڕانەوە؛ نوکتە، درۆ و پێکەنین

یەکەمین ڕێگا بۆ پێکەنین ئەوەیە کاتێک شتێکی پێکەنیناوی ڕوو دەدات و ڕاستەوخۆ دەیبینین و بەری دەکەوین، پێی پێدەکەنین ؛ بەڵام ئەی چی ئەگەر ئێمە خۆمان ئەو شتە پێکەنیناوییە نەبینین؟ ڕێگای دووهەم کە ئێمە بە زۆری لە ڕێیەوە پێدەکەنین، گێڕانەوەیە ( نوکتە)، کەسێک دێت و ڕووداوێک یان بەسەرهاتێکی کۆمیدی دەگێڕێتەوە و ئێمە دەهێنێتە پێکەنین. ئەو کەسە چۆن توانی بەبێ ئەوەی ئێمە خۆمان ڕووداوەکەمان بینیبێت بمانخاتە پێکەنین؟ بێگومان لە ڕێی گێڕانەوە و وێناکردنەوە. ئەم گێڕانەوە و وێناکردنەش گەر لە ئاستی بینینی یەکەمدا بێت و وەکو خۆی مابێتەوە سەرنجڕاکێش نابێت بۆ ئێمەی بیسەر، چونکە چێژی بینەربوونی ڕاستەوخۆ هەرگیز وەکو خۆی لە ڕێی گێڕەرەوە ناگوێزرێتەوە بۆ ئێمە، ئەی کەواتە من بۆچی زۆرجار زیاتر لە بینەرە ڕاستەوخۆکە پێدەکەنم؟!

شتێک کە وادەکا من لەو زیاتر پێبکەنم چێژی گێڕانەوەکەیە کە هێز و گڕوتینەکەی لە بینینە ڕاستەوخۆکە زیاترە، ئەمەش لە خۆڕا دروست نەبووە، بەڵکوو بە هەوڵ و ئاگاییی گێڕەرەوە گەیشتۆتە ئەو ئاستە، گێڕەرەوە بۆ ئەوەی نوکتەکە بە چێژ بکات لە لای من پەنا دەباتە بەر درۆکردن و خستنە سەر و تەحریفکردنی ئەسڵی ڕووداوەکە، ڕووداوەکە وەک هەویرێکی لێ دێت کە ئەو بە ئارەزووی خۆی چۆنی بوێ بیشێلێت و ڕووکاری جیاواز جیاوازی پێ بدات. ئەم درۆکردنە گەر بە نیازی ڕازاندنەوەی بابەتێکی پێکەنیناوی بێت بۆ ئەوەی پێکەنیناویتر دەربکەوێت و قاقای لێ بکەوێتەوە، ئەوا نەک نابێت خاوەنەکەی سەرکۆنە بکرێت، بەڵکو گرنگیشە پەسن و ستایش بکرێت و ئەمەکدار بین بۆ ماندووبوونەکەی. بەڵام گەر ئەم درۆیە نیازی لەکەدارکردن و بێڕێزیکردن بێت بە شکۆی مرۆییانەی کەسێک و ترۆری کەسێتییانەی ئینسانێکی تر، ئەوا دەبێت لە بری پەسندان ڕەخنەی لێ بگیردرێت و وەک درۆیەکی زیانبەخش و نامرۆڤانە لێک بدرێتەوە. درۆ و خستنەسەر لە گێڕانەوەی بەسەرهاتە کۆمیدییەکان دەربهێنین چی لێ دەمێنێتەوە؟ گەر ئەم دووانە دەربهێنی ئەوا بەشی هەرە زۆری ئەو نوکتە و بەسەرهاتە کۆمیدییانەی نێو مێژوو کە تۆمارکراون، یاخود زارەکی گواستراونەتەوە، شتێکی ئەوتۆیان لێ نامێنێتەوە پێکەنین بخاتە سەر لێوی مرۆڤ.

کەواتە ئەو پەیوەندییەی درۆ دەبەستێتە پێکەنینەوە، پەیوەندییەکی ڕیشەداری مێژوویییە و کرۆکی نوکتە و بەسەرهاتە پێکەنیناوییەکانیشە. بەو پێیەی لەوەوپێش ئاماژەمان بەوەدا کە دەبێت ڕێز لەو کەسانە بگرین کە بێ هیچ شکۆشکاندنێکی مرۆیی خەندە و پێکەنین دەخەنە سەر لێومان و هۆکاری دڵخۆشییەکانی ئێمەن (هەڵبەت مەبەستمان لە شکۆشکاندنی مرۆیی لێدانە لە کەسێتی تاکێک و شکاندنەوەیەتی لە ڕێی گاڵتەکردن بە هەڵە و کەم و کورتییەکانی)، کەوابێت دەبێت ڕێز لەو کەسانە بگرین کە درۆ بە نرخی ڕاستی و بۆ دڵخۆشکردنمان دەرخواردی ئێمە دەدەن، بێ هیچ ویستێک بۆ شکۆشکاندن و تەنها لە پێناوی ئەوەی بگەینە دۆخی پێکەنینی ژیندۆستانە، دەبێت ئەوەش بزانین کە هیچ کەس ناتوانێت لە بری ئێمە پێبکەنێت، بەڵام کەسانێک هەن لە خستنە پێکەنینی ئێمەدا یارمەتیدەرن و گێڕەرەوەی بزە و خەندەن بۆ نێو ژیانی گشتی، ئەوان شایستەی ڕێز و پەسنی ئێمەن، نەک پلار و توانج، دواجار ژیان پێویستی بە پێکەنینی قووڵی ئێمەیە،  بۆ ئەوەی چێژە ڕاستەقینەکەی خۆیمان پیشان بدات.

دۆڵۆزیش لەگەڵ نیچەدا پێدەکەنێت!

مێژووی جدیبوونی ئینسان، مێژووی سڵکردنەوە و خۆلادانی لە پێکەنین، بارتەقای کۆنینی پێکەنین خۆی کۆنە، لەمەشدا هەر لە ئاین و ئەفسانەکانەوە بگرە تا دەگات بە فەلسەفە هۆکاربوون و پێکەوە مێژوویەکی گەورەی ڕقهاتنەوە لە پێکەنینیان چێ کردووە. وەک بڵێی جدیبوون و باڵایەتی پێویستی بە وەدەرنانی پێکەنین هەبێت!

لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە گرنگترین ئەو پرسانەی کە فەلسەفە بە درێژایی مێژووی خۆی ئاوڕی لێ داوەتەوە و لە بارەیەوە دواوە، پرسی پێکەنین و کاریگەرییەکەی بووە لە سەر ژیانی تاک و کۆمەڵگەکان بە گشتی. هەر لە یۆنانی کۆنەوە بیگرە تا دەگاتە چاخەکانی ناوەڕاست و ڕێنسانس و ڕۆشنگەری و لەوێشەوە بۆ فەیلەسوفە ناودار و زیندووەکانی ئەم سەردەمە، بە دەگمەن فەیلەسوفێک دەبینینەوە گەر بە چەند دێڕێکیش بووبێت باسی لە پێکەنین نەکردبێت وەک خەسڵەتێکی دیاری ئینسان. بۆ نموونە: فەیلەسوفێکی وەک ئەفلاتۆن کە پێکەنین گرێدەداتە ئاکاری چینە نزمەکانی کۆمەڵگەوە و دژ بە فەزیڵەتی ئینسانی پایەبەرز دەیناسێنێت، هەروەها پێی وایە کە پێکەنین دەبێتە هۆی نەمانی ڕێزگرتن لە نێوان هاووڵاتییانی کۆمارەکەیدا، کاتێک دەست دەکەن بە گاڵتەکردن بەیەکدی و یەکتری دەکەنە بابەتێک بۆ پێکەنین. لە ڕاستیشدا بەشی هەرە زۆری فەیلەسوفان لەوەد دژ بە پێکەنینن کە خواستێکە زۆرجار پێ دەنێتە نێو گاڵتەپێکردن و بە کەم بینینی ئەوانی ترەوە، ئەمە ئەو خاڵە هاوبەشەیە کە فەلسەفە و ئایین لە سەری کۆکن، هەڵبەت بە جیاوازی نرخدانان بۆ پێکەنینی ژیندۆستانە لای فەیلەسوفان و سڵکردنەوە لە پێکەنین وەک دوورخەرەوەیەکی مرۆڤ لە باوەڕ و ئیمانە ڕاستەقینەکەی خۆی لە بەشێکی زۆری ئایینەکاندا.

بەڵام لە ناواخنی ئەم مێژووەوە، هەمیشە جۆرێک لە بەرگری و ستایشکردنی پێکەنینیش هەبووە، لەمەدا دەشێت فەیلەسوفێکی وەکو “نیچە” وەک نموونەیەکی باڵا ببینین، ئەو فەیلەسوفەی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێن ئاڵۆزترین پرسە فەلسەفی و وجودییەکانی بە تەنزەوە، بە بڕێکی زۆر لە گێڕانەوەی پێکەنیناوییەوە شی دەکردەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە دۆڵۆز دەربارەی خوێنەر و ڕاڤەکارانی نیچە وا بیر بکاتەوە کە ئەگەر لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکانی نیچەدا پێنەکەنن، کەواتە نیچەیان نەخوێندۆتەوە! ئەم دیدە نامۆیەی نیچە بۆ خودی فەلسەفە و پێکەنینیش، دیدێکە تاڕادەیەکی زۆر نامۆ بە فەیلەسوفانی پێشوو، هەر لە ئەفلاتۆنەوە بگرە تا دەگات بە هیگڵ و دیکارت و کانت و …هتد، نیچە پێکەنین ئاسایی دەکاتەوە و دەیبەستێتە ئەو وێنایەشەوە کە زۆر بە قووڵی بۆ دەستنیشانکردنی مرۆڤی باڵا کێشاویەتی، لە نێو ئاڵۆزترین پرسەکانەوە، دژ بە تراژیدییای بوون، نیچە ڕێک ئەوەی لە مرۆڤ دەوێت کە پێبکەنێت، پێکەنینێک دژ بە تراژیدیا!

The post پێکەنین دژ بە تراژیدیا appeared first on ژنەفتن.

هەڵوێستە ساختەکان
ئەگەر ڕستەی (هەڵوێست هیچ کاتێک بەڕووخراوێکی بێ ئامانج نییە) وەک بنەمایەک وەربگرین و بیکەینە پێوەری ڕاڤەکردنی خودی هەڵوێست خۆی، لەگەڵیشیدا چەند نموونەیەکی واقیعی بێنێنە پێش چاو، ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانین بەرەو جێیەک بچین کە پاڵنەرەکانی پشت (هەڵوێست دەربڕینی مرۆیی) لێوە دەستنیشان بکەین و ڕیشەکانی بدۆزینەوە. هەڵوێستەکان وەک چۆن لە هەندێک باردا ڕاستەقینەن و ئینسانیانە و بێ خەوشن و شیاوی ڕێزلێگرتنن، ئاوهایش لە چەندین باری دیکەدا هەڵوێستێلی ساختە و ناڕاستەقینە و موزەیەفن. لێرەدا لە چەند خاڵێکەوە، سەرنجی ئەو پاڵنەر و لێکەوتانە دەدەین کە لە پشت هەڵوێست دەربڕینە ساختەکانەوەن و هۆکاری دەربڕین و هەڵوەشاندەوەیانیشن، بەو هیوایەی بەم دابڕکارییە ئاسانتر لە هەڵوێستی کۆمەڵگەکانی ئەمڕۆی جیهان و ئینسانی ئەم سەردەمە بەرامبەر بە ڕووداو و جەنگ و کاولکارییەکان تێبگەین و وردتر و هوشیارانەتر ئاشنای دیوی شاراوەی هەڵوێستەکانیان ببین.

خاڵی یەکەم: هەڵوێست و یادەوەری

چۆن دەتوانین لەو پەیوەندییە ئاڵۆزە تێبگەین کە هەڵوێست بە یادەوەرییەوە گرێ دەدات؟ بۆ ئەمە وا باشترە لەو دۆخە دەروونییە تێبگەین کە مرۆڤ دەخاتە حاڵەتی دەقگرتن بە نۆستالژیاوە، سۆز بۆ ڕابردوویەکی دووری تەنراو بە تۆڕێکی گەورەی کارکردن لەسەر چێکردنی بونیاتی کەسێتییانەی تاک، واتا ئەو کارکردە دەرەکییانەی کە زۆرجار لەڕێی پەروەردەی خێزانییەوە یاخود پرەنسیپە گشتییەکانی کۆمەڵگاوە، ڕۆڵ دەگێڕن لە نەخشاندنی دیدی تاکەکاندا بۆ شتەکانی دەوروبەر و ئەو دونیا تایبەتییەی کە دەورە دراون پێی، دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر و گەورەبوونی منداڵان هێشتاش ئەو دیدە بەرجەستەکراوەی ڕابردوو، جۆرێک لە باڵادەستی بەسەر دیدە ئەمڕۆییەکەی گەورە ساڵانیشدا هەیە. لە منداڵیدا، باوان یاخود دیدی زاڵی کۆمەڵایەتی، دەرهەق بە ڕووداو و چۆنێتیی داڕشتنەوەی پەیوەندیی نێوان جیاوازییەکان، هەڵوێستێکی ئامادەکراو و تەنراو بە سیاسەتی هەمەچەشنانەی ئاڵۆز دەبەخشنە تاکەکان، ئەمە لە تەواوی قۆناغەکانی گەشەی ژیرییانە و دەروونییانەی منداڵدا کاری پێ دەکرێت، بۆ نموونە: لە ڕێی قوتابخانەوە، ئامانجە سیاسییەکانی دەوڵەت بۆ دەستنیشانکردنی دوژمنێکی بێزراو بۆ هەمووان؛ یاخود لەڕێی کولتوورەوە، ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی چینێک یان توێژێکی باڵادەستی کۆمەڵگا بۆ چین و توێژێکی لاواز، تاکوو بە ئاسانی کار لەسەر تواندنەوە و سڕینەوە و کپکردنەوەی دەنگیان بکات… هتد.

هەربۆیە لە کاتی گەورەبووندا، هەموو ئەو دیدە کەڵەکەکراوانەی ڕابردوو کە لە نێو یادەوەریی ئینساندا جێگیر کراون، دەبنە پاڵنەرێکی مەزن بۆ دیاریکردنی هەڵوێستی هەنووکەیییانەی ئێمە، جا ئەمە بە ئاگایانە ڕوو بدات یاخود بە بێ ئاگایییانە! ئەوە بۆیە کاتێک کە دەمانەوێت لەسەر ئەوی دیکەی جیاواز قسە بکەین، هەمیشە بە کۆمەڵێک پێشداوەرییەوە، کە زادەی ڕابردوویەکی دوورن و پەلکێشکراوی نێو یادەوەرین، داوەرییان لەسەر دەکەین. چونکە لەو بڕوایەداین، بە پشتبەستن بە پەلکێشکراوەکانی نێو یادەوەریمان، بەئەمەکبوونی ڕوونتری خۆمان دەسەلمێنین لە هەمبەر پێشینانمان؛ هەروەها سەربەرزانە ئەستۆپاکی خۆمان بۆ کولتوور، نەتەوە، ئایین و ئایدۆلۆژیا گیرخواردووەکان و بیروباوەڕە هەمەچەشنەکانی دیکەی ژینگەی مرۆییمان ڕادەگەیەنین.

خاڵی دووهەم: هەڵوێست و بەرژەوەندی

داڤید هیوم لە کتێبە گرنگەکەی خۆیدا (لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی ئاکار) کە لە ساڵی (١٧٥١) بڵاوی کردۆتەوە، دەستپێکێکی باشمان پێ دەدات بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێست و ڕادەی پەیوەستێتی بە بەرژەوەندییەکانمانەوە: “ئێمە هیچ ئاکارێکی زگماکیمان نییە، ئەوەی هەیە بریتییە لە کاردانەوەی سۆز و وابەستەییی خۆمان بەو دیمەنەوە کە دەیبینین. ئەمەش بە سەرنجدان لە ڕادەی زیانەکانی بۆ خۆمان بە پلەی یەکەم”. دواتر وردتر ئەمە شی دەکاتەوە: “کوشتن کردەیەکی قێزەوەنە؟ بەڵێ، لەمەدا هەموومان دژی کوشتنی بەئەنقەستین. بەڵام خۆ ئەوە ڕوونە هەموو میللەتان بکوژەکانی بەرەی خۆیان بە قارەمان و سەرکردە دەناسێنن و کوژراوەکانیشیان بە نەمر و گیانبەختکردوو. بێگومان هەر ئەم شتەش بۆ دژبەرەکانیان ڕاستە. هەموو ئەم کوشتارانەش بریتین نەک لە کوشتنی ئەنقەست، بەڵکوو کردەیەکی کوشتنی پێشتر پلان بۆداڕێژراو و ئامادەکاری بۆ کراو. ئەم دوو بنەڕەتییە لە خۆدەرخستنەکانی ئێمەدا، وەکوو هەڵسوکەوتی تاکەکەس کۆ دەبێتەوە و دەگەینە شتێک بە ناوی ئاکار. چ شتێک سوودی بۆ ئێمە هەیە و چی شتێک سوودی نییە؟ “واتا ڕادەی هەڵوێست دەربڕینمان بەرامبەر بە جەنگ و کاولکارییەکان، بەرامبەر بەو هەموو خراپەکارییانەی کە لە جیهاندا ڕوو دەدەن، پەیوەستە بەوەی کە تا چەندە ئەو شەڕو کاولکارییانە، ئەو خراپەکارییانە، زیان یاخود سوود بە ئێمە دەگەیەنن.

ئەگەر دەرئەنجامەکانی جەنگێک “کە لە بنەڕەتدا کەس لاری لە دەرئەنجامە کاولکار و زیانبەخشەکانی جەنگ نییە” بە سوودی ئێمە بشکێتەوە، ئەوا ئێمە هەڵوێستێکی پڕ شانازی و دڵخۆشکەرانە دەردەبڕین و بەو کاولکارییانە قەڵس و تووڕە نابین، خۆ ئەگەر بە زیان بۆ ئێمە بشکێتەوە، ئەوا دژی دەوەستینەوە و بە کردەیەکی گەورەی نائەخلاقی وێنای دەکەین! ئەمە ئەو دووفاقییەیە کە بنەچەکەی بۆ دیدە بەرژەوەندیخوازییەکەی ئینسان دەگەڕێتەوە. هەمیشە دڵخۆشبوون یان دڵتەنگبوون، بە شەڕ و کوشتن و کاولکارییەکان، پەیوەستە بەوەی خاوەندارییەکانی ئێمە “واتا هەست و بیروباوەڕ و بەرژەوەندییەکانمان” دەکەونە کوێی ئەو شەڕ و کاولکارییانەوە، خراپییەکە لەوەدایە، لە هەردوو بارەکەدا هەڵوێست دەربڕەکان بیانووی لۆژیکی گەورە و بڕواپێهێنەر دەخەنە بەرچاوی جیهان و بە ئاسانی چاوەڕوانکارە هاودەردەکانیان فریو دەدەن!

خاڵی سێهەم: هەڵوێست و پرسی بەشداریی کۆگەلییانە

بۆچی مرۆڤ زۆرجار دەچێتە نێو هەندێک پرسی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەوە کە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ئەوتۆیان بە ژیانی ئەوەوە نییە، کەچی ئەو دووراودوور ڕایان لە سەر دەردەبڕێت، بێ ئەوەی ئەو ڕادەربڕینەی هیچ شتێکی بنەڕەتی سەبارەت بە دۆخی ئەو پرسانە بگۆڕێت کە خەڵکانی دی پێوەی سەرقاڵن؟! ئەمە لە زۆر ڕووەوە دەکرێت ڕاڤە بکرێت و لێی بکۆڵرێتەوە، واتا وەڵامەکەی بەتەنها لە یەک ڕوانگەوە نایەت و یەک شێوازی ڕەت دەکاتەوە، بەڵام نابێت یەکێک لە هەرە زەقترین وەڵامەکانی ئەم پرسە وەلا بنێین و پشتگوێی بخەین و بۆ تێگەیشتن لە خۆدەرخەرە ساختەکان و بینینی هەڵوێستە ناڕاستەقینەکانیان؛ کە ئەویش پاڵنەر و پرسی بەشداریی کۆگەلیانەیە لە کایەی گشتیدا؛ بە پشتبەستن بەو شێوازەی کە لێیەوە بەشدارییەکە بۆ ئەوی دی بەرجەستە دەکەن.

تاک کە بەهۆی بیناکردنی خودەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوانی دی و چاوەڕێی دانپێدانانی ئەوانی دیکەیە بە شێوازی بەرزی خۆبیناکردنەکەیدا، ناچارەکییانە بێت یان خۆویستانە دەکەوێتە ڕادەربڕین لەسەر پرسە دەرەکییەکان کە زۆرجار بەهۆی چاولێکەرییەوە وەک پرسێکی گشتییان لێ دێت و هەڵدەسەنگێرێن، ئەمە دەبێتە جۆرێک لە هەڵوێست کە ئامانجەکەی بە تەنها بەشداریکردنێکی کۆگەلییانە و شوێنکەوتنێکی هەڕەمەکییانەیە نەک وەڵامدانەوەیەکی ڕاستگۆییانە و ئاڕاستەداری مرۆییانەی پاکژ. بەشداریکردن گەر دەربارەی پرسە ڕاستەقینە پەیوەستدارەکان بێت بە کێشە جدییەکانی نێو ژیان خۆی، بەشداریکردنێکی پێویستە و دەشێت جوانترین و مرۆییانەترین گوزارشت بێت لە سیمای ئینسانیبوونی ئێمە، بەڵام کە دەڕوانینە داکەوتی هەنووکەیی بەشێکی زۆری کۆمەڵگاکانی دونیا و هەڵوێستە دەستەجەمعییەکان یاخود تاک و تەراکان لێرەولەوێ دەبینین و شیکارییان بۆ دەکەین، دەبینین زۆرێکیان دژن لەگەڵ بنەما ڕاستەقینەیییەکانی ئەم جۆرە بەشداریکردن و هەڵوێست دەربڕینانەدا، ئەوەی هەیە بەشدارییە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای نائاکارییانە و بەرژەوەندیخوازانە، یاخود بە کاریگەریی تێرم و پێدراوە دەرەکیەکان لەسەر بۆچوونە مرۆییەکان، وەک لە خاڵی یەکەم و دووهەمدا وێنایەکمان دەربارەیان خستە ڕوو، یانیش بەشداریکردنە بۆ خۆسەلماندن و دانپیانانی دەوروبەر بە بوونی ئێمەدا وەک خاوەن هەڵوێستێکی پەسەندکراو. کە لەمە تێگەیشتین؛ هیچ بەلامانەوە سەیر نابێت ببینین هەمیشە ئەوانەی دژ بەم تەوژمی بەشدارییە کۆگەلییەی هەڵوێست دەربڕین دەوەستنەوە، لە نێو کۆمەڵگاکاندا، تەنانەت لە ئاستی میدیایی و دەوڵەتییشدا، چۆن دەخرێنە پەراوێزە و دەبنە هێمایەک بۆ تەبەڕابوونی کۆمەڵگە و ژینگە سەپێنراوەکە لێیان، بە تایبەتی لە دونیای دیجیتاڵیی و تۆڕەکاندا، کە ئەوەندەی خواست بۆ دەربڕینی هەڵوێستی ساختە و ئینتەرنێتیانە زاڵە نیو هێندە خواست لەسەر هەڵوێستی ڕاستەقینە نییە.

خاڵی چوارەم: هەڵوێست و پەشیمانبوونەوە

هەموو هەڵوێست دەربڕینێک ئەگەر لە بنەمادا ڕاستەقینە نەبووبێت، ئەوا هەر لەنێوخۆیدا تۆوی پەشیمانبوونەوەی دەچێنێت، لەخۆگرتنی ئەم تۆیە وای لێدەکات کە هیچ کات هەڵوێست دەربڕی ساختە نەتوانێت بە گوێرەی پێویست بەرگری لە هەڵوێست و بۆچوونەکەی خۆی بکات، لەبەر یەک هۆی سادە: “نەبوونی بڕوا بەو بابەتەی کە ڕای لەسەر دەربڕیوە!” کاتێک کە پاڵنەرەکان پاڵنەری خوڵقێنەری هەڵوێستی ساختە بوون، ئیدی ئەوەی ڕێگر دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ڕا و پەشیمانبوونەوە لە هەڵوێستەکان، تەنها بابەتی کات یان بەردەوامبوونی پاڵنەری سەرەکیی هەڵوێستە ساختەکە و مەحف نەبوونەوەیەتی. لەم بەستێنەشدا، پەشیمانبوونەوە کردەیەکی هۆشمەندانەی هەڵوێست دەربڕە ساختەکە نییە، چونکە لە بنەڕەتدا ئەو بە هوشیاری و ئاگایییەکی قووڵەوە، کە بەرمەبنای کۆمەڵێک بەڵگەی هۆشمەندانە بێت، ئەم هەڵوێستەی دەرنەبڕیوە؛ بەڵکوو زیاتر بە پشتبەستن بە هەستەکان و کارکردە دەرەکییەکان لەسەری و بە نیەتی دانەبڕان لە کۆمەڵگە و دەوروبەر، بەشداری کردووە و بە کاڵبوونەوەی کاریگەریی دۆزەکە لای ئەوان و هەندێک جاریش هەڵگێڕانەوەی، ئەم خێرا دەکەوێتە خۆی و دەستبەرداری هەڵوێستە یەکەمینەکەی خۆی دەبێت. ڕاستە ڕەنگە لە بەرئەنجامی دەربڕینی هەڵوێستی ڕاستەقینەشدا، هێندێک جار ئەم پەشیمانبوونەوەیە ببینین، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە تێگەیشتنی زیاتری خودەوە بۆ پرس و کێشە و ڕووداوەکان و لەوانەشە دەرئەنجامی نائومێدبوون بێت لە بینینی دەرئەنجامی پاڵپشتی لە کردەیەک، واتا بە هیچ جۆرێک ئەمە بەراورد ناکرێت بەو ترس و خۆپارێزییەی کە هەمیشە لە پشتی هەڵوێست دەربڕینی ناڕاستەقینەوە درکی پێ دەکرێت.

The post هەڵوێستە ساختەکان appeared first on ژنەفتن.

دژ بە نەبوونی هاوتەبایی
نێوان کردار و گوتن، نێوان کردە و نووسین، نێوان ئەوەی کە دەوترێت و ئەوەی کە جێبەجێ دەکرێت، هەمیشە و بە درێژاییی مێژووی فەلسەفە خۆی، بە چەندین شێوازی جیاواز لێک دراوەتەوە و لەگەڵ خۆیشیدا چەندین بۆچوونی دژبەیەکی دیکەی بەرهەم هێناوە. ئێمە کاتێک باس لە گرێدانی ئەم دوانە و هاوتەبایییان یاخود دژبوونیان دەکەین لەگەڵ یەکدیدا، لەو ڕووەوە بۆمان گرنگن کە ئەمانە توانای درکاندنی چەند ڕاستییەکیان هەیە لەبارەی درۆوە و بەشدار دەبن لە تێکشکاندنی وەهمی بەبتکردن و پیرۆزبینینی نووسەراندا. بۆ نموونە: نووسەرێک هەوڵی داوە دەربارەی هەندێک بابەت ڕاستگۆیانە بدوێت و بنووسێت، منی خوێنەر چۆن بەر ئەو نووسینە بکەوم و درک بە ڕاستبوونەکەی بکەم؟ بۆ دڵنیابوونەوە لەم ڕاستگۆبوونە ناچارین دابچۆڕێینە نێو ژیانی تایبەتییەوە، بچینە ئەو شوێنە جێهڵراوانەی کە نووسەر لێی شاردووینەتەوە و نەیهێناونەتە نێو دەقەکەیەوە. بێگومان ئەمەش لە ڕێی کنەکاری و پشکنینی کردە ڕۆژانەیییەکانی نووسەرەوە دەبێت. لە ڕاستییشدا ئەم کنەکارییە، ئەم هەڵکۆڵین و داچۆڕینە بەنێو ژیانی تایبەتی نووسەراندا، لە یەکەمین سیمادا وا دەردەکەوێت کە جۆرێک بێت لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسییانە، بەڵام منی خوێنەری گومانکار، ناچارم پەنای بۆ ببەم و بەلامیشەوە گرنگە، لەوەدا گرنگە کە دەبێتە بەڵگە بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕادەی پەیوەستێتیی خودی نووسەر بەو پەیامانەی ئاراستەی ئەوانی تری کردووە یاخود ئاراستەی منی خوێنەری دەکات. گەر هاوتەبایی بینرا ئەمە گەواهیدەرە بۆ هەبوونی هاوتەباییی کەسییانەی نووسەر بە نووسینەکانیەوە، خۆ ئەگەر پێچەوانەکەشی بوو، ئەوا ئێمە بەر کۆمەڵێک لێکدژی نوێ دەکەوین و ناچارین لە سۆنگەی ئەو لێکدژانەوە خوێندنەوەیەکی زۆر جیاوازتر بۆ دەقەکانی بکەین.

ئایا ئاشکرابوونی لێکدژیی نێوان کردە و نووسین لای نووسەر، هیچ لە بەهای دەقەکانی کەم دەکاتەوە؟ لە ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە نە نەخێرە و نە بەڵێ، بەڵکوو لەو نێوەندەدایە و بەپێی سەردەم و قۆناغەکان، بە ڕەچاوکردنی دۆخی ڕاستەقینەی ژیانی نووسەر وەڵامەکانیش گۆڕانیان بەسەردا دێت، هەڵسەنگاندنەکان بە هەر ڕێیەکدا بڕۆن، دواجار ئەوە پێوەرە ڕەخنەیییەکانی سەردەمە جوداکانن بە شێوازی پەسەندکراو، وەڵامەکانمان دەخەنە بەردەست. ئێمە دەزانین درۆکردنی خودی نووسەر دەرهەق بە پەیام و هێڵە گشتییەکانی بیرکرنەوەی خۆی، دەرهاویشتەی کۆمەڵێک هۆکاری جودای نێو ئەو ژینگەیەیە کە نووسەری تیا دروست بووە. ئەم درۆکردنەش کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ناتەباییی نێوان کردە و دەق، ڕەنگە باشترین ئاماژە بێت بۆ مەحاڵبوونی پراکتیزەکردنی تیۆری وەک خۆی لە سەرزەمینی واقیع، نەک هەر بۆ ڕەنگدانەوەی لە ژیانی گشتی کۆمەڵگادا، بەڵکوو بۆ ڕەنگدانەوە لەسەر خودی داڕێژەری تیۆرییەکەش، ئەمەش بە ڕووکەش هەواڵێکی ئومێدبەخش نییە و ڕەنگە وابەستەبوونی خوێنەر بە بەرزێتی و لەسەر هەقبوونی تیۆرییەکان کەمێک کاڵ بکاتەوە، لێ ئەوە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ ئەوانەی ناخوازن جیهان ببێتە مۆڵگەی یەک بیر و یەک تیۆری و یەک ڕەنگ و دەنگ؛ ئەوانەی بڕوایان بە ڕێژەییبوونی هەقیقەتە و لەسەرهەقبوونی تەواوەتیی تیۆرییەک، یان یەک ڕێچکە و ڕێبازی زاڵ بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

فرانسۆ نۆدلمان چی دەدرکێنێت؟

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بەر دەیان کتێبی جۆراوجۆر کەوتووم، کە بە پلەی یەک ئامانجیان پەردەهەڵماڵین بووە لە سەر ناتەباییی نێوان نووسین و کردار؛ ئامانجیان وردبوونەوە بووە لەو دژیەکییەی کە لە نێوان بیروڕاکانی نووسەر و هەڵسوکەوتەکانیدا هەن، لەنێو هەموو ئەوانەشدا لەو بڕوایەدام هیچیان هێندەی فەیلەسووفێکی وەک فرانسۆ نۆدلمان دەستیان نەخستۆتە سەر خاڵە سەرەکییەکان سەبارەت بەو لێکدژییانەی کە لە نێوان شێوازی ژیانکردن و شێوازی قسەکردنی کەسە ناودارەکاندا هەیه. نۆدلمان زۆر شتی نوێ لەو بارەیەوە دەڵێت، زۆر مەسەلەی هەستیار و لایەنی کردەییی ژیانی فەیلەسووف و بیریاران بە وردی لێک دەداتەوە و لە پەیوەندیدا بە جۆری نووسین و تێڕوانینەکانیەوە، هەڵێنجاندنیان بۆ دەکات.

فرانسۆ نۆدلمان (١٩٥٨- ) فەیلەسووفی فەڕەنسی

نۆدلمان کە هەم مامۆستای فەلسەفەیە لە نیویۆرک و هەمیش فەیلەسووفێکی ناوداری فەرەنسا، ئەوەندە ئەم پرسی درۆکردنەی بە لاوە گرنگە؛ ئەوەندە نیازێتی ئەو لێکدژییانەی نێوان نووسین و کردار دەربخات و نەهێڵێت خوێنەر بە جوانیناسیی دەق و وشەسازیی نووسەر فریو بخوات، تا دەگات بەو ڕادەیەی کتێبێکی گرنگ لەو بارەیەوە بنووسێت و ساڵی ۲۰۱٥ بە ناونیشانی: (بلیمەتی درۆکردن)۱ چاپ و بڵاو بکاتەوە. نۆدلمان لەم کتێبەدا و لە ڕێی لێکۆڵینەوەیەکی وردەوە دەربارەی ژیان و نووسینەکانی هێندێک لە فەیلەسووفەکان، بە ناونیشانێکی لاوەکیی سەرنجڕاکێشەوە: (ئایا فەیلەسووفە گەورەکان درۆیان کردووە؟) دەرگیرمان دەکات لەگەڵ ئەو بنەمایەی کە ئەستەمە بە تەواوی هاوتەبایی لە نێوان دەق و کردەدا دروست ببێت و هەمیشە ئەم دووە لە ناکۆکی و دژبووندان بە یەکدی و لە چەندین جێدا بەریەکەوتنی توند لە نێوانیاندا دەبینین. نۆدلمان بۆ پشڕاستکردنەوەی ئەمە، دەمانگێڕێتەوە بۆ فەیلەسووفانی گەورەی نێو مێژووی ئەوروپا، لەوانەش: (ژان ژاک ڕۆسۆ، ژان پۆل سارتر، میشێل فۆکۆ) و لە ڕێی بەراوردکاریی نێوان کردە و گوتەی ئەمانەوە، گومانێکی زۆر دەخاتە سەر بەشێکی زۆری ڕاستگۆیییان لە پەیامدا، نەک لەپێناوی شکاندنەوە و بەکەمگرتنیاندا؛ بەڵکوو لەپێناوی بەلاڕێدانەچوونی خوێنەردا؛ لەپێناوی ناچارکردنی خوێنەر بەوەی کە جارێکی دی بەو ئاسانییە فریوی جوانیناسی و قووڵبینیی دەق نەخوات و بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ پەیامی ئاراستەکراوی نووسەردا بکات و چۆن درۆ لە ڕاستی جیا بکاتەوە؛ چۆن لەنێو خودی ڕاستیشدا بە دووی درۆدا بگەڕێت و هەمیشەش دیوەکانی تری دەق ببینێت. هەڵبەت لەم هەوڵەی نۆدلماندا وەکیەکی زۆر دەبینرێت لەگەڵ کایەیەکی نوێی وەک ڕەخنەی کەلتووریدا، لێ نۆدلمان زۆرتر مەبەستی هەڵێنجاندنی لێکچوون و ناتەبایییەکانی نێوان کردەی نووسەر و گوتنەکانێتی، هەرچەندە لە چەند جێیەکی دیشدا کردەی نووسەریش گرێ دەداتە ئەو کەلتوورە گشتییەوە کە نووسەری تێدا دەژی، واتا بە جۆرێک لە جۆرەکان  پێکگرێدانی کارلێکی نێوان کەلتووری تاکەکەسی و کەلتووری گشتییش دەبێتەوە بە بەشێک لەم ڕوانینەی نۆدلمان.

نۆدلمان لەو پرسیارەوە دەست پێ دەکات کە ئاخۆ فەیلەسووفە گەورەکان درۆیان کردووە؟ زۆر نابات کە هەر خۆی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێن وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە، بە شێوەیەک کە خوێنەر هیچ گومانێکی لەوەدا نەمێنێتەوە کە بەڵێ بەشێک لە فەیلەسووفە گەورەکانی نێو مێژووی مرۆڤایەتی، درۆی زۆر گەورەیان کردووه! فەیلەسووفانێک کە نووسین و تیۆرییە پڕ بایەخەکانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ بابەتگەلی لە چەشنی پەروەردەی تەندروست و وابەستەیییە ئاکارییەکان و ویژدانی مرۆیی و… هتد، کەچی کە ئاوڕ لە ژیاننامەکانیان دەدەینەوە، کە سەیری کردە ڕۆژانەیییەکانیان دەکەین، دەبینین بە تەواوی پێچەوانەی ئەو نووسین و تیۆرییە مرۆیییانە وەستاونەتەوە کە خودی خۆیان داڕێژەر و برەوپێدەری بوون. بۆ نموونە: نۆدلمان کاتێک باسی ڕۆسۆ دەکات، یەکێک لەو کتێبانەی کە پەنای بۆ دەبات و لێیەوە هەوڵ دەدات لێکدژییەکانی ئەم فەیلەسووفە دەربخات، کتێبی (ئێمێڵ)ە. ئەو کتێبە پەروەردەیییەی کە ڕۆسۆ وەک ڕێگەچارەی پەروەردەیەکی تەندروست دەیخاتە بەردەستی ئێمە. هەڵبەت نۆدلمان ئەوە دەزانێت کە پەروەردە و مێژووی گەشەسەندنەکەی، خۆیان بە قەرزاری ئێمێڵ دەزانن و دەشزانێت ئێمێڵ چ سوودێکی گەورەی بە سیستەمی پەروەردە گەیاندووە، بەڵام بۆ نۆدلمان ئەمە بە تەنها بەس نییە و دەچێتە بەراوردکارییەوە، بۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی تایبەتی ڕۆسۆ، تا بزانێت چەندە پەیامەکانی نێو ئەو کتێبە دەرهاویشتەی هەقیقەتێکی ژیانییانەی نووسەرەکەین. لە دەرئەنجامی کنەکارییەوە بەنێو ژیانی ڕۆسۆدا، لەوێوە ئەو ڕاستییە شاردراوە دەهێنێتە پێشەوە کە چۆن ئەم فەیلەسووفە دەرهەق بە منداڵەکانی خۆی بێباکانە و دڵڕەقانە مامەڵەی کردووە و ئامادە نەبووە نەک هەر پەروەردە بەڵکوو بەخێویشیان بکات و ڕەوانەی هەتیوخانەی کردوون، کە ئەمەش ڕێک پێچەوانەی پەیامە پەروەردەیییەکەی ئێمێڵە. لەکاتێکدا ڕۆسۆ وای لە خەڵکی تێگەیاندبوو کە ئەو پاکترین و ڕاستگۆترین فەیلەسووفی سەردەمی خۆیەتی و گوتنی هەقیقەت لای ئەم لە هەموو شتێکی دی گرنگترە، هەر بۆیەشە هەمووان دژایەتی دەکەن و ڕووبەڕووی پلانگێڕییەکی گەورە بۆتەوە؛ کەچی کە دەچیتە نێو ژیانیەوە دەزانیت چ ناتەبایییەکی گەورە لە نێوان گوتە و کرداریدا هەبووە…!

نۆدلمان هەر بە ڕۆسۆوە ناوەستێت و نموونەی فەیلەسووفێکی دیکە دەخاتە بەردەستی خوێنەر، دەچێتە نێو ژیان و نووسینەکانی فەیلەسووفێکی وەک میشێل فۆکۆوە و پەردە لەسەر چەند درۆیەکی لادەدات. بۆ نموونە لەکاتێکدا خودی فۆکۆ بۆ خۆی یەکێک بووە لەوانەی زۆرترین داکۆکیی لە دەرخستنی هەقیقەت کردووە و دژ بە درۆ وەستاوەتەوە، لەنێو خوێنەرەکانیشیدا بەوە ناسرابوو کە هەقبێژە و ناتوانێت لە هیچ دۆخێکدا ڕاستی بشارێتەوە، کەچی لەو کاتانەدا فۆکۆ نهێنییەکی گەورەی لە خۆدا هەڵگرتبوو، هەوڵی شاردنەوەی نەخۆشییەکەی دەدا و لە هەمووانی شاردبووەوە! تەنانەت دوایین وانەشی لە کۆلیژ دو فرانس دەربارەی ئازایەتییە لە گوتنی هەقیقەتدا و بەسەر جوامێری و ئازایەتیی سۆکراتدا هەڵدەڵێ، لێ ئەوەی سەیرە فۆکۆ لەو کاتانەدا سەرباری ئەوەی کە نەخۆشییەکەی بڕستی لێ بڕیوە، کەچی هێشتا ئازایەتیی ئەوەی نییە دان بەو هەقیقەتەدا بنێت و بێ هیچ سڵەمینەوەیەک ئاشکرای بکات بۆ هەمووان! بەمەش لێکدژی و ناتەبایییەکی ڕوون لە نێوان شێوازی پەسن و پیاهەڵدانی فۆکۆ بۆ ئازایەتی لە گوتنی هەقیقەت و نەشاردنەوەی لەگەڵ هەوڵەکانی خۆی بۆ شاردنەوەی ڕاستێتیی نەخۆشییەکەیدا بە دی دەکرێت. فۆکۆ لەو باوەڕەدا بوو مرۆڤ بە گوتنی ڕاستی خۆی دەردەخات و لە لای خەڵکیش وەها دەناسرێت کە کەسێکە هەقیقەت دەڵێت، ئەم گوتنی ڕاستییە و ئاراستەکردنی بەرەو ئەوانی دی باشترین جۆری دەرخستنی هەقیقەتە، بۆ ئەم گوتنەش مرۆڤ پێویستی بە ئازایەتییە، ئازایەتی لە دەربڕینی هەقیقەتدا، وەک چۆن فەیلەسووفانی ڕیواقی دژ بە ستەمکاری هەمان ئازایەتییان هەبوو، بۆ پشتیوانی لەمەش نموونەی چەندین فەیلەسووفی جوامێر کە باجی ڕاستگۆیییان داوە دەهێنێتەوە، ئا لێرەدایە نۆدلمان دەپرسێت: لەژێر ڕۆشناییی ئەمەدا مافی تەواوەتیی ئەوەمان هەیە کە بپرسین ئاخۆ کەسێک کە بەم شێوەیە باسی ئازایەتی دەکات، لە ڕاستیدا خۆی بەو شێوەیە ئازایە؟

پرسێکی دیکەی گرنگ کە نۆدلمان لە کتێبەکەیدا ئاوڕی لێ دەداتەوە، پرسی خۆشویستنی هەقیقەت و ڕقلێبوونەوەیە لە درۆ، بۆچی ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین کە حەزمان لە هەقیقەتە و ڕاستیمان خۆش دەوێت، بەڵام هەرگیز نامانەوێت باس لە حەزکردنمان بکەین لە درۆ؟ ئایا ئەمە نیشانەی ڕاستگۆبوونی هەمیشەیییانەی ئێمەیە وەکو مرۆڤ یاخود خۆگونجاندنە لەگەڵ ئەو خواستە گشتییەی کە بەهای داوەتە هەقیقەت و درۆی وەک کردەیەکی قێزەون ناساندووە؟! بۆچی ئەو کەسەی کە لەپێناوی گوتنی هەقیقەتدا قوربانی دەدات، شانازی بە خۆیەوە دەکات و لەبەر چی حەز دەکات خۆشویستنی خۆی بۆ هەقیقەت پیشانی دەوروبەرەکەی و خەڵکیش بدات؟ ئایا بانگەشەکردن بۆ خودی هەقیقەت و ڕاگەیاندنی ڕقلێبوونەوە لە درۆ ناسنامەی ڕاستگۆیی دەدەنە بانگەشەکارەکە و پێگەی کۆمەڵایەتیی دەدەنێ؟ نۆدلمان لەم سۆنگەیەوە، لە دووی گەڕان بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ نێو ژیانی تایبەتی بەشێک لەو فەیلەسووفە گەورانەی مێژوو کە خۆیان بە بانگەشەکاری هەقیقەت و دوژمنی درۆ و فێڵ ناساندووە، بۆ ئەمەش لە کتێبی “دانپێدانانەکان”ی ڕۆسۆوە دەست پێ دەکات و زۆر بە وردی خاڵە ناکۆک و ناتەباکانی نێوان ڕاستێتیی ژیان و ڕاستێتیی نێو دەقەکان دەخاتە ڕوو، ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئەم فەیلەسووفە مەزنە بۆ شاردنەوەی لێکدژییە دەروونیەکانی خۆی و لابردنی پەڵە و تاوان و درۆکانی نێو ژیانی خۆی، هەقیقەتێکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و داوامان لێ دەکات لەو هەقیقەتە هەڵبژێردراوەی دەستی خۆیەوە سەیری ژیانی بکەین و ئەو تەنها لەو ڕێیەوە بخوێنینەوە! کە چۆن لە ڕێی بەیانکردنی هەقیقەتێکی دروستکراوەوە درۆیەکی ڕاستەقینەمان لێ دەشارێتەوە، لەکاتێکدا ئێمە دەزانین ئەوەندەی ئەوەی کە گرنگە مرۆڤ درۆ لە گەڵ ئەوانی تردا نەکات، ئەوەندەش و بگرە زیاتریش گرنگە درۆ لەگەڵ خۆیدا نەکات، بەڵام بۆچی ڕۆسۆ ئەم درۆیە دەکات؟ نۆدلمان ئەوە دەدرکێنێت کە لە درۆدا چێژێکی تایبەتی هەیە، ئەم چێژەش تەنها لەو دەمەدا دەگاتە ترۆپک کە دەرهەق بە خۆمان ئەنجامی بدەین، چێژی خۆنیشاندان وەک ڕاستبێژێکی مەزن و داکۆکیکارێک لە هەقیقەت، با لە ناواخنیشدا هەڵگری دژیەکییەکی گەورەیش بین لە نێوان ئەوەی کە بەوانی تری دەڵێین و ئەوەشی کە خۆمان دەیکەین و دەیزانین. هەروەک ئەوەی ڕۆسۆ خۆی لە کتێبی (ڕۆسۆ دادگاییی ژان ژاک دەکات) لە ڕێی سێ تەوەری سەرەکییەوە داکۆکییەکی گەورە لە خۆی دەکات و باس لەوە دەکات کە ئەو لە هەمبەر گەلەگۆمەکەیەکی گەردوونیدایە و هەمووان دەیانەوێت لەکەدار و تاوانباری بکەن، ڕۆسۆ لێرەدا دەیەوێت خۆی وەکوو قوربانییەکی هەقیقەت وێنا بکات و لە هەموو بەرپرسیارێتیەک خۆی دابماڵێت! ڕۆسۆ بە گوتەی نۆدلمان دەیەوێت وا لە درۆکانی خۆی بکات کە لە ڕووی ئەخلاقی و عەقڵییەوە پەسەندکراو بن و مشتومڕ نەخەنەوە.

یەکێکی تر لەو فەیلەسووفانەی کە دەچنە خانەی ناهاوتەبایییەوە لای نۆدلمان، فەیلەسووفێکی مەزنی وەک “ژان پۆل سارتر”ە، ڕابەری فەلسەفەی بوونگەرایی و خاوەن و داهێنەری چەمکی ئیلتیزام. نۆدلمان دەمانباتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی بیست و سەردەمی داگیرکاریی ئەڵمان و ژێردەستەییی پاریسییەکان، باس لەوە دەکات کە چۆن فەیلەسووفێکی وەک سارتر دەستبەرداری بەرگریکردن لە پاریس دەبێت و تا ڕادەیەک نووسین و لێکدانەوەکانی دەخاتە خزمەتی داگیرکاریی ئەڵمانیاوە و لە ڕێی جەختکردنەوەیەوە لە بەهانەی فریودانی دەروونی، کەچی دوای ئەوەی کە ئەڵمانەکان پاریس جێ دەهێڵن و شارەکە ئازاد دەبێت، سارتر دەست دەکاتەوە بە بانگەشەکانی خۆی و دواتریش کە گۆڤاری (سەردەمە نوێیەکان) دەردەکات  زۆر بە چڕتر ئیش لەسەر چەمکی ئیلتیزام دەکات، هەروەها سارتر کە باس لە ڕۆحی بەرەنگاری و شێوازی بەگژداچوونەوەی داگیرکەر دەکات لە پاریس بە ” ئێمە” ئاماژە بەو ڕۆحی بەرەنگارییە دەکات و بە شێوەیەک دەڵێت ئێمە کە کرێکاران و زیندانییە سیاسییەکان و جووەکان و… هتد بە “من”ی سارترییەوە گرێ بدات و لە ڕێی ئەو یاریکردنەوە لە زماندا، “ئێمە”ی پیاوی بەرگریکار لە خاک و نیشتمان جێی “من”یشی تێدا ببێتەوە، تاکو دواجار “من”ی سارتر وەک پیاوێکی بەرگریکاری ڕاستەقینە بناسێنێت، لەکاتێکدا ئەو لە ماوەی ساڵانی جەنگدا بە هیچ جۆرێک خۆی نەخستبووە نێو مەترسییەکی ڕاستەقینەوە و نەببووە بەشێک لەو “ئێمە”یە.

نۆدلمان دوای ئەوەی کە هەموو ئەو لێکدژییانە دەخاتە ڕوو کە لە نێوان تیۆری و کرداری بەشێک لە فەیلەسووفە مەزنەکانی مێژوودا هەیە، خوێنەر ناچار دەکات بگەڕێتەوە بۆ ئەو پرسیارانەی کە لە دەستپێکەوە پرسیبووی: ئایا جەختکردنەوە لە تیۆرییەک و ڕەفتارکردن بە پێچەوانەی ئەو تیۆرییەوە لەسەر ئاستی ژیانی کەسییانە، لێکدژییە یان درۆ یانژی نەخێر هیچیان نییە و دەچێتە خانەی ئازادیی ڕەفتارکردنەوە؟ ئاخۆ ئەو فەیلەسووفانەی کە بانگەشەی وابەستەبوون دەکەن بە هەقیقەتەوە، لەکاتێکدا کە خۆیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا خەریکی پیادەکردنی درۆن، بلیمەتن یان درۆزن و دووڕوو؟ هەرچۆنێک بێت دواجار خوێنەریش درک بەوە دەکات کە هەندێک جار لێکدژی و ناتەبایییەکی گەورە لە نێوان نووسین و ژیانی تایبەتی نووسەردا هەیە و ئەم ناتەبایییەش زۆر جار ڕوونتر ئەوە دەردەخات کە درۆ لەنێو پانتاییی ژیانی ڕۆشنبیریدا چ ئامادەگییەکی گەورەی هەیە! بەڵام بە دڵنیایییەوە ئەمە لە ڕێی دەقەوە کەمتر ئاشکرا دەبێت و زۆرتر لە ڕێی کنەکارییەوە لە ژیانی کەسیدا و بەراوردکرنی بە دەق، بەیان دەکرێت. هەر بۆیەشە دەبینین زۆرێک لە فەیلەسووفە گەورەکان دژ بەوە بوون ژیان و نووسینیان تێکەڵ بە یەکدی بکرێت و بگرە زۆر جار لەگەڵ باسنەکردنیدا بوون، ئەوان دەیانەوێت خوێنەر تەنها لە ڕێی دەقەوە بیانبینێت، نۆدلمان وەک گەواهیدەرێک بۆ ئەم ترسەی فەیلەسووفان، دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وەڵامەی “هایدیگەر” کاتێک لەبارەی ژیانی ئەرستۆوە پرسیاری لێ دەکرێت، کەچی ئەو بەتەنێ وا وەڵام دەداتەوە: «ئەو لە دایک بوو، کاری کرد و مرد!». بەم وەڵامەش دەیەوێت خواستی وردبوونەوە لە ژیانی خۆی و پەیوەندیی بە نازییەکانەوە بە خواستێکی ناڕەوا و بێبایەخ لێک بداتەوە و وا لە خوێنەر بکات نەچێتەوە بە لایدا.

پۆڵ جۆنسۆن دژ بە نەبوونی هاوتەبایی

یەکێکی تر لەو کتێبانەی کە زۆر بە وردییەوە لەسەر ئەم پرسە وەستاوە و بەر ڕەخنەی داوە، کتێبی “ڕۆشنبیران”۲ ی “پۆڵ جۆنسۆن”ە. جۆنسۆن کە خۆی ڕەخنەگر و نووسەرێکی دیاری خۆرئاوایە، زۆر بە توندی ڕەخنە لە نووسەر و بیرمەند و فەیلەسووفانی ڕۆشنگەریی ئەوروپی دەگرێت و پێی وایە ئەوان کەسانی نەخۆش و دووڕوو و بێئەمەک بوون. ئەوەی گوتوویانە و نووسیویانە زۆر دوور بووە لەوەی کە لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا ئەنجامیان داوە. ئەوان زۆر جار پێچەوانەی بیروباوەڕ و بانگەشەکانیان جوڵاونەتەوە و کەسانی ترسنۆک و فێڵباز بوون. دیارترین ئەو ڕۆشنبیرانەی لەم کتێبەدا بەر ڕەخنە دراون، بریتین لە: (ژان ژاک ڕۆسۆ، مارکس، بێرتراند ڕاسل، ژان پۆل سارتر، هەمینگوەی). جۆنسۆن هەوڵی داوە لە ڕێی ژیانی تایبەتییانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕۆشنبیرانەدا بکات نەک لە ڕێی نووسینەکانیانەوە. بۆیە بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی ئەم کتێبە، قسە و گێڕانەوەی هاوڕێ و هاوسەر و خوشک و برا و کەسە نزیکەکانیانە. لەم کتێبەدا ئێمە ڕۆسۆ و مارکس و سارتر و ڕاسل لە ڕێی هەڵسوکەوت و هەڵوێست و کردەوەکانیانەوە دەناسین، نەک لە ڕێی کتێبەکانیانەوە. بۆ نموونە “جۆنسۆن” کە باسی “مارکس” دەکات پێی وایە “مارکس” هیچ شارەزایییەکی کردەییی ئەوتۆی لەبارەی بازرگانی و پارەوە نەبووە و نەیتوانیوە باییی ئەوە پارە پەیدا بکا کە خۆی پێ بژێنێت، بۆیە وەکوو مشەخۆرێک لەسەر گیرفانی ئەنگڵس و هاوڕێ و ناسیاوەکانی ژیاوە. بە درێژاییی تەمەنی نە کرێکاری کردووە و نە کارگەیەکی بینیوە، کەچی زۆرترین قسەی لەسەر ئەو دوانە کردووە! مەبەستی سەرەکیی جۆنسۆن لە نووسینی ئەم کتێبە، دەرخستنی ئەو دووفاقییەیە کە لە نێوان نووسەر و ژیانیدا هەیە، ئەو دەپرسێت: بۆ دەبێت ئەوانەی ئامۆژگاریی خەڵک و کۆمەڵگاکان دەکەن و ڕێنموێنییان دەکەن باشتر و پێشکەوتوتر بن و ڕەخنە لە لایەنە خراپەکانیان دەگرن، خۆیان لە ژیانی تایبەتییاندا زۆر لەو خەڵکە خراپتر بژین؟ بۆ دەبێت پێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن بجووڵێنەوە؟!

پۆل جۆنسۆن (١٩٢٨-٢٠٢٣)  مێژوونووس و نووسەری بەریتانیایی

ئەم پرسە لەوەدا گرنگە کە ئێمە بزانین هەمیشە ئەوەی قسەکردن و نووسینی جوانە، ئەوەی باسی ئازادی دەکات، ئەوەی باسی خۆشەویستی و دیموکراسی و چەمکە گرنگەکانی دیکەی دونیا دەکات، مەرج نییە خۆی یەکێک بێت لە جێبەجێکارانی ئەو نووسین و قسانە. هەمیشە دەبێ ئاگاداری دووفاقیی ڕۆشنبیران بین و بزانین کە دەشێت ئەوانیش درۆزنێکی ڕاستنووس بن. هەرچەندە ناکرێت لەبەر پاپەندنەبوون و بەئەمەکنەبوونی ئەو نووسەرانە بە پەیامی نێو دەق و نوسینەکانیان، کتێب و نووسراوە جدی و بەنرخەکانیان بۆ مرۆڤایەتی پشتگوێ بخەین. ئێمە لەمڕۆدا ناتوانین خۆمان بە قەرزارباری ئەو ڕۆشنگەرە مەزنانە نەزانین و لە گرنگی و بایەخی پەیامەکانیان کەم بکەینەوە. ئێمە دەزانین بە هۆی ئەوانەوە ئازادی و ماف و شکۆی مرۆیی قۆناغی زۆر گەورەی بڕیوە، لێ لەگەڵ ئەوەشدا نابێت نکووڵی لەو ڕاستییە بکەین کە نووسین زووتر و زیاتر ئامانجی خۆی دەپێکێت ئەگەر لە کەسێکەوە هاتبێت، زار و کردار و نووسینی وەک یەک تەبا بن و ڕەنگدانەوەیان لەسەر یەکتر وەک یەک ڕوون و بێگرێ بووبێت.

نۆدلمان و جۆنسۆن هەردووکیان بە تەواوی ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە بۆچی و لە چیدا گرنگە نووسەر وابەستە بێت بە پەیامەکانی خۆیەوە و هاوتەبایی لە نێوان کردە و گوتنیدا هەبێت، هاوتەبایی لە نێوان هەڵوێست و کردە ڕۆژانەیییەکانی لە لایەک و نووسین و گوتنەکانی لە لایەکی ترەوە هەبێت، سەرباری ئەوەی کە ئەوان دەزانن نووسەرانیش وەک هەر مرۆڤێکی دی مەیلی ملکەچکردن و خەڵکفریودان و درۆ و فێڵکردن لەوانی دییان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەشزانن هێشتا خوێنەرانێکی زۆر هەن لە هەبوونی ئەم ڕاستییە شاراوەیە بێئاگان و مینا پەیامبەر و کەسێکی پیرۆز دەڕواننە نووسەرانی دڵخوازیان.

ناکرێت خوێنەر ئەوە نەزانێت کە هەموو چوونەنێوێکی دەق چوونەنێوێکی ڕاستەقینە نییە، دەق لەخۆگری تێماکانی زمانە و وشەدانێکی گەورەیه، ڕازاندنەوە زمانەوانییەکانی نێو دەق زۆر جار وا دەخوازن چوونەنێوەکانی نووسەر چوونەنێوی ڕاستەقینە بن، دەکرێت ئەمەش جاروبار لە دۆخی نووسیندا ڕوو بدات، بەڵام هەرگیز ئەمە گەواهیدەر نییە بۆ ئامادەبوون و وابەستەبوون و چوونەنێوێکی ڕاستەقینەی نووسەر لە دەرەوەی بازنەی دەق و لە پانتاییی ژیانی گشتیدا. هەڵبەت ئەم ناتەبایییەش، ئەم ئاوێتەنەبوون و نەچوونەنێوەش، هەر وا شتێکی لەخۆڕا و بێهۆکار نیە، بەڵکوو پەیوەستە بە دۆخە گشتی و تایبەتییەکانی ئەو دەمەی نووسەر تێیدا دەژی، کە ڕەنگبێ نەتوانێت هاوتەبایییەکە بە شێوەیەک بپارێزێت کە هیچ جۆرە دژیەکی و ناتەبایییەک لە خۆیدا گل نەداتەوە و ئەوەی دەیباتە نێو کتێبەکانەوە بیباتە نێو ژیانیشیەوە.

درۆکانی نێو دەق و درۆکانی نێو ژیان

دوای ئاوڕدانەوە لە دیدی هەریەک لە نۆدلمان و جۆنسۆن، پرسیارێک دێتە پێشێ؛ ئایا لە نێوان درۆکانی نێو دەق و درۆکانی نێو ژیاندا هیچ پەیوەندییەک هەیە؟ ئایا تا چەند ئەو بۆچوونە دروستە کە درۆکانی نووسەر بە مەترسییەوە دەبەستێتەوە؟ ڕاستە درۆ وابەستەبوونێکی سەیری بە مەترسییەوە هەیە، ناکرێت باس لە درۆ بکەین و پرسی مەترسییەکان و ترسە دەرەکییەکان بخەینە لاوە، لەو سۆنگەیەشەوە دەکرێت ئاماژە بەوە بدەین کە هەروەک چۆن درۆکانی نێو ژیان بۆ خۆپاراستنن لە مەترسیگەلێکی هەنووکەیی، ئاوهایش درۆکانی نێو دەق دەشێت بۆ خۆپاراستن بن لە مەترسیگەلە هەنووکەیییەکان، بۆیە زۆر جار لە هەلومەرجە سەختەکاندا و لە کاتی هەبوونی سانسۆرە جۆراوجۆرەکاندا نووسەران پەنا دەبەنە بەر هێماگەلێک و زمانێکی جودای نووسین دەئافرێنن، تاکو بە ئاسانی واتا ڕاستەقینەکانیان لێک نەدرێتەوە، لێ ئەوەی جێی داخە بڕێک لەو ناتەبایی و درۆیانەی دێنە نێو ژیانی نووسەرەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ترسە دەرەکییەکانەوە نییە و نووسەر خۆی خوڵقێنەریانە، کە دەکەوینە بەراوردکردنیانەوە، لەوە تێدەگەین کە درۆی نێو دەق و درۆی نێو ژیان دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و هەبوونی هەر کامێکیان بێ هیچ گومانێک کار دەکاتە سەر ئەوی تریان. واتا گەر نووسەرێک درۆی لە دەقدا کردبێت گومان لەسەر ئەو کردانەش دروست دەکات کە لە ژیاندا کردوونی، هەروەک چۆن هەبوونی درۆی نێو ژیانی نووسەر گومان  دەخاتە سەر ڕاستێتیی پەیامی نێو دەقەکانیش، بەم جۆرەیش ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەم دووە هەم لە پەیوەندیدا بە یەکتر توند پێکەوە گرێدراون و هەمیش ترس بەو شێوەی کە باسی لێوە دەکرێت و لە زۆر دۆخدا وەک بەهانەیەک دەهێنرێتەوە، مەرج نییە گرێدرابێتە درۆوە.

ئێمە کاتێک سەیری دەق دەکەین زۆر جار بەر ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش دەکەوین و کەمتر درک بە درۆی شاراوە دەکەین، بەڵام کە بە تاقیکردنەوەکانی نێو ژیاننامەی نووسەردا گوزەر دەکەین؛ کە سەیری کردەکانی دەکەین؛ کە ڕۆدەچینە بەراوردکارییەوە لە نێوان دەق و کردەدا، هەمیشە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە کردە زیاتر درۆلەخۆگرتووترە وەک لە دەق، ئایا ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەمیشە دەربڕینی ڕاستێتی لە گوتن و نووسیندا ئاسانترە و کردار قوڕستر؟ لە زۆر ڕووەوە دەشێت هۆکارەکانی هەبوونی ناتەباییی نێوان کردە و گوتن بۆ ئەم خاڵە بگەڕێنینەوە، ئاخر زۆر جار ئەوەی کە دەگوترێت و لە چوارچێوەی نووسین و وێژەدا جێی بۆ دەکرێتەوە، مەرج نییە بتوانرێت بە هەمان ئاست دەرگیری واقیع بکرێت و بخزێنرێتە نێویەوە. موتەنەببی کە دیارترین شاعیری مێژووی عەرەبە، بەوە ناسرابوو کە زۆرترین پیاهەڵدانی بە جوامێری و کردەی چاونەترسانەدا هەیە، ڕۆژێکیان  لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ کوفە چەند کەسێک بە نیازی کوشتن ڕێی لێ دەگرن و داوی بۆ دەنێنەوە، سەرەتا کوڕەکەی و نۆکەرەکەی دەکەونە داوەکەوە و کوڕەکەی دەکوژن، موتەنەببی کە ئەمە دەبینێت هەوڵی خۆقوتارکردن دەدات، لەو کاتەدا نۆکەرەکەی ڕوو دەکاتە موتەنەببی و پێی دەڵێت تۆ کە خاوەنی ئەم شیعرەیت: (الخيل والیل و البیداء تعرفني والسیف والرمح والقرطاس والقلم) ئاوها هەڵدێی و دەڕۆیت؟ ۳

لێرەدا ئەوە دەبینین کە نۆکەرەکەی موتەنەببی چونکێ زۆر بە قووڵی تێکەڵی ئەو دەربڕینە بوێرانەیەی موتەنەببی بووە، بۆیە بە لایەوە سەیر دەبێت کە لە واقیعدا پراکتیزەکردنی ئەو وشانە نابینێت و ناهاوتەبایییەکی گەورە لە نێوان شیعرەکە و کردەی شاعیرەکەدا هەیە، لای وی کە بە هەمان دیدی خوێنەرێکەوە تەنها چوونەنێو دەق دەبینێت و تەریبی دەکاتەوە لەگەڵ چوونەنێو ژیان، ناکرێت ناتەبایییەکی لەو شێوەیە بوونی هەبێت! موتەنەببی کە گوێبیستی نۆکەرەکەی دەبێت، درک بەو ناتەبایییە تراژیدییەی نێوان یەکێک لە بەرزترین دەقەکانی خۆی و واقیعی کردەییی نێو ژیانی خۆی دەکات، ئەوەندەش بە زانینی ئەو ڕاستییە تاڵە ئازار دەچێژێت کە ڕوو بکاتە نۆکەرەکەی و پێی بڵێت: «کوشتمت، خودا بتکوژێت…!» واتا موتەنەببی پێش ئەوەی تاڵیی کوشتنی فیزیکییانەی خۆی بە دەستی ڕێگرەکان بچێژێت، تاڵیی کوشتنی مەعنەوییانەی خۆی بە دەستی نۆکەرەکەی چەشتووە! ئەو درەنگ درکی بەوە کرد کە نووسین بۆ خۆی زۆر ئاسانترە لە کردار، کردارێک کە جێبەجێکاری هەمان پەیامی نووسین بێت و بە هیچ جۆرێک لە هێڵە گشتییەکانی ئەو پەیامە لانەدات کە خودی خاوەنی دەق بۆ خۆی ڕۆژگارێک لەنێو دەقدا بانگەشەکاری بووە. دواجار ئەم بەسەرهاتە دەمانباتەوە سەر پرسێکی دی و بابەتێکی دیکەی گرنگ کە لە جێگای دیدا هەوڵ دەدەین بچینەوە سەری، پرسی ئەوەی داخۆ ئەم پەردەهەڵماڵینە ڕووبەڕوویییە لەسەر هەبوونی درۆیەک، لەسەر هەبوونی لێکدژی و ناتەبایییەکی گەورە لە بەرچاوی نووسەر خۆیدا، چ دەرئەنجامێکی لێ دەکەوێتەوە؟ بەردەوامی و لێکدژیی زیاتر و ژیان لای نووسەر، یان تەریقبوونەوە و بەرگەنەگرتنی ئاشکرابوونی درۆ و لێکدژی و هەڵبژاردنی مەرگ وەک ئەوەی موتەنەببی هەڵیبژارد؟

ژێدەرەکان:

۱. فرانسوا نودلمان: عبقرية الكذب آو هل كذب كبار الفلاسفة؟، ترجمة: آیاد عیسی، الجبیل، السعودية، طبعة الاولی، ۲۰۲۲.

۲. بول جونسون: المثقفون، ترجمة: طلعت الشایب، دار الشرقیات للنشر والتوزيع، القاهرة، طبعة الاولی، ۱۹۹٨.

۳. محمد حسین الدباء، القصیدة التي تسببت بمقتل المتنبي، صحیفة آلایام ، عدن، الیمن، ۲٨، ۲۰۱٨. هەروەها بڕوانە: يوسف آحمد الشيراوي:  آطلس المتنبي آسفاره من شعره و حياته، المؤسسة العربية للدراسات، بيروت، الطبعة الاولی، ۲۰۰٤.

The post دژ بە نەبوونی هاوتەبایی appeared first on ژنەفتن.

تارماییەکانی باشوور، ئاسۆکانی ڕۆژهەڵات
لەم ڕۆژانەدا کە ڕۆژهەڵات بۆتە تۆپەڵە ئاگرێکی پیرۆز و گڕی بەرداوەتە جەستەی داگیرکەرێکی وەک ڕژێمە سەرکوتکارەکەی ئێران، بەشێک لە کوردانی باشور نەک هەر هاوسۆزی بۆ ڕۆژهەڵات دەرنابڕن، بەڵکوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دژ بەم ڕابوونە نوێیە وەستاون و پێیان وایە ئەمە هێندەی ڕابوونێکە بۆ دەربازبوون لە حوکمی دینی نیو هێندە ڕابوون نییە دژ بە سەرکوتکارییەکانی ئێران! دیارە بەدحاڵیبوونێکی گەورە لە پشتی ئەم تەرزە ڕوانینەوە هەیە و بەربەستگەلێکی ئەوتۆش هەن کە تێگەیشتنیان لە بەردەم باشوورییەکاندا هێندەی تر قورستر کردووە، بەڵام بۆچی قورسە بۆ ئەم بەشەی خەڵکی باشوور لەو ڕۆحیەتی بەرەنگاربوونەوە و ئازادیخوازانەیە تێبگەن کە ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتدا ئامادەیی هەیە؟ چی شتێک ئەم بەدحاڵیبوونە گەورەیەی دروست کردووە؟ بۆچی کوردی باشوور بەو شێوەیە خۆی دابڕیوە لە ڕۆژهەڵات؟ ( لێرەدا مەبەست لە کوردی باشوور ئەو زۆرینەیەن کە نائاگایانە لە ئێستادا دژن، نەک کەسانی جوامێر و خودان هەڵوێست، کە بەوپەڕی توانایانەوە پاڵپشتی ئەم ڕابوونەن.)

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، دەشێت لە چەند لایەنێکەوە بڕوانینە ئەم پرسە، بەش بەش و لێکدابڕاو، تا بتوانین زیاتر و نزیکتر لە ڕەهەندە جوداکانی بابەتەکە تێبگەین، هەڵبەت هۆکاری دیکەش هەن لە پشتی ئەم بێدەنگی و دژبوونە باشوورییەوە و بەشێکی گەورەشیان سیاسین، بەڵام من لێرەدا تەنها ویستوومە بەدووی وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانەدا بڕۆم کە زیاتر پەیوەستن بە کولتوور و دونیابینیی کۆمەڵگەی کوردییەوە لە باشوور. هەڵبەت ئەم پرسیارانە پرسیارگەلێکن لەم ڕۆژانەدا بوونەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە ڕۆژهەڵاتییەکان، بەتایبەتی کاتێک لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەر پەلاماری ئەو عەقڵیەتە باوەی باشوور دەکەون و له ناخەوە ئازاریان پێ دەگات، چونکە نازانن چ تارمایییەک باڵی بەسەر دونیابینیی باشوورییەکاندا کێشاوە و ئاسۆکانی ڕۆژهەڵاتی لێ شاردوونەتەوە.

١.  بێئاگایی لە مێژوو:

کوردی باشوور لەبەر ئەوەی گەلێکە تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم بیری لە نووسینەوەی مێژووی دێرینی خۆی نەکردبووەوە، دواییش کە هەندێک کەسی تیا هەڵکەوتن و چەند بەشێکی ئەو مێژووە نەنووسراوەیان نووسییەوە، ئەم گەلە ئاوڕی لە هەوڵی ئەو کەسانە نەدایەوە و بەلایەوە نەبووە جێی سەرنج؛ بۆیە گەلێکە لە دەرەوەی ئاگاییی مێژوودا دەژی. گەلێکە تا ئێستاش ئاشنای مێژووی دوور و نزیکی خۆی نییە، ڕووداوەکانی ڕووداوگەلێکن زوو ڕوو دەدەن و زوویش بیر دەچنەوە؛ کارەسات و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کاتێک سەر هەڵدەدەن زۆر بە خێرایی ڕوو دەدەن و بە هەمان ئەو خێرایییە و بێ ئەوەی هیچ پەندێکیان لێوە فێر بن، ڕاگوزەرانە تێپەڕ دەبن و ناویان لەناواندا نامێنێت. ئەمەش وا دەکات کە مرۆڤی ئێرە هیچ کات وەها سەیری خۆی و دەوروبەرەکەی و ئەو خاکەی لە سەری دەژێت نەکات، کە خودان بنەچەیەکی دێرینترە و دەبێت داکۆکی لەو بنەچە دێرینەی خۆی بکات، وەک دارێکی بێڕیشەیە و بە ئاسانی بای دەوروبەر لق و پۆپەکانی تێک دەشکێنێت. نازانێت و بێئاگایە لەوەی مێژووی ئەم گەلە لە خاکێکەوە دەست پێ دەکات کە سەردەمانێکی زۆر خاوەندارێتی کردووە و لە ڕێی زمان و کولتوور و سروشتێکی تایبەت بە خۆیەوە پاراستوویەتی، بەڵام وردە وردە و بەهۆی زاڵبوونی گەلانی دەوروبەرییەوە، بووەتە کۆڵۆنیایەکی نێودەوڵەتی (بە دەربڕینە تایبەتەکەی ئیسماعیل بێشکچی). مرۆڤانی نێو ئەم کۆڵۆنیا نێودەوڵەتییە کە کوردن، بە زەبری هێز و جەهلێکی موقەدەس، دابڕێنراون لە ڕابردووی دوور و نزیکی خۆیان و بەتەواوی لە ئێستایەکی بێ سەروبەردا دەژین. ئەوان لە بری ئەوەی مێژوو بخوێننەوە و ئاشنای ئەو دابەشکارییە مێژووییە بن که وای کردووە لە پارچەکانی دیکە دابڕێن، کەچی تازە خەریکی نوێکردنەوەی ِوشەگەلی پڕ لە کێشەی وەک ڕۆژهەڵات بە ئێرانی کردنەن! کوردی باشوور سەرباری ئەوەی کە پشتی کردووەتە مێژووەکەی و ئاوڕ لە ڕابردووی خۆی ناداتەوە، بیانووی ئەوەیە کە خەریکی تێگەیشتن و ڕاڤەکردنی کێشەکانی ئێستای خۆیەتی و کاتی ئەوەی نییە بیر لە ڕابردووی بکاتەوە و نایپەرژێتە سەر کێشەی پارچەکانی دی و پشتی کردووەتە ئەو ڕابردووە هاوبەشەی لەگەڵیاندا هەیبووە، کەچی ئەم پشتکردنەی نەبووەتە هۆی ئەوەی بیکاتە هەبوویەکی بەئاگا لە ئێستا، ئاخر ئەو ئاگاداری ئەوە نییە کە هەموو ئێستایەک ئێستایەکی بنەچەدارە و توند گرێدراوەتە مێژوویەکی دوورترەوە، کە تۆ خۆتت لە مێژوو دابڕی، ئیدی ئەستەمە بتوانیت لە ئێستا وەک ئەوەی کە هەیه تێبگەیت و لەنێو بەدحاڵیبوونێکی گەورەدا گێنگڵ دەدەیت.

ژن ژیان ئازادی

٢.  داڕمانی ئومێد و خەونە گەورەکان:

ئەوەی سەیری دۆخی ئێستای باشوورییەکان بکات دەزانێت ئەوەی هەیە دەرئەنجامی نائومێدبوونێکی گەورەیە، نائومێدبوون له خۆزگە و خەونە گەورەکانی پێشین، ئەمەش وای کردووە کە باشوورییەکان گاڵتە بەو ڕابوونە مەزنەی ڕۆژهەڵات بکەن و پێیان وابێت مانەوە لە ژێردەستەیی داگیرکەر زۆر باشترە لە چوونە ژێردەستی ستەمکاری خۆماڵیی! ئەم داڕمانە؛ ئەم پشتکردنە گەورەیە لە خەونە گەورەکانی نەتەوە؛ لە خۆبێگانەبوونێکی سەیری هێناوەتە ئاراوە، بە جۆرێک کە بووەتە هۆی ئەوەی کوردی باشوور سڵ لە هەموو شتێکی خۆییانە بکاتەوە و هەمیشە بە ڕووی ئەوی دیکەی بێگانەدا بکرێتەوە، بەدەم بانگەواز و بیروباوەڕ و دروشمەکانی ئەوی ترەوە بچێت و بە تەواوی پشت بکاتە ناسنامە کوردییەکەی خۆی، پشت بکاتە بانگەواز و بیروباوەڕ و دروشمە ڕەسەنەکانی خۆی. سیماکانی ئەم داڕمان و پشت لە خۆکردنە بە تەواوی لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی باشوورییەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، گەر تەماشای شێوازی بیناسازی باشوور بکەیت، هیچ مۆرکێکی ڕەسەنانەی پێوە نابینیت، تەنانەت تابلۆ و ناوی شوێنە گشتییەکانیش سەر بە کولتووری هاوردەکراوی ئەوی دیکەن. لە ڕووی هونەرییەوە، فیلمە تورکی و فارسییەکان بە تەواوی بوونەتە پڕ بینەرترینەکانی باشوور و تیڤییەکانیان مۆنۆپۆل کردووە و لەم نێوەندەدا ئەوەی پێی دەوترێت هونەری ڕەسەن لە پاشەکشەیەکی گەورەدایە، ئەم هەژموونە هونەریەی تورک و فارس بە ئاشکرا بە سەر ئەو ناوچانەوە دەبینرێت کە نزیکی هەریەک لەو دوو وڵاتە داگیرکەرەن، کاریگەرییەکە بە جۆرێکە کە لە شێوازی قژ داهێنان و جلپۆشین و قسەکردنیشدا ڕەنگی داوەتەوە و لاسایییان دەکەنەوە. لە باشوور حیزبایەتی کردنیش بە هەمان ئاڕاستەدا براوە و بە ئاشکرا ملکەچبوون بۆ ئەوی دیکەی بێگانە و داگیرکەر هەستی پێ دەکرێت. تەنانەت هەژموونە هاوردەکراوەکە چۆتە بەرگی بچووکترین وردەکارییەکانی ژیانەوە، لەوانە شێوازی دینداری و پەرستشە کەسییەکان، کە گۆڕانی ڕووکەشانەی زۆری بەسەردا هاتووە و بووە بە دیندارییەکی تەواو جیاواز لەو دیندارییەی کە پێشتر لە کوردستاندا هەبوو، هەژموونی عەقڵیەتی ئەوی دی بە تەواوی بەسەر تاکی کوردەوە دیارە لە باشوور. وەنەبێ باڵادەستی ئەم هەژموونانە توانیبێتیان لە ناخەوە کەسەکان بگۆڕن، بەڵکوو تەنها شەیدابوونێکی ڕووکەشانەیە و لە ناخەوە هەمان خودە سەرلێشێواو و ونبووەکەن کە پشتی کردووە لە مێژووی خۆی، کە هەڵهاتووە لە ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆی. شەیدابوونی ئەمان بەدووی ئەزموونی ڕامنەکراودا، بە تەواوی مەترسیداری کردوون، چونکە شتەکان وەک ئەوەی کە دەبێت لێیان تێبگەن، لێی ناگەن و ڕووکەشانە پراکتیزەی بڕوا کوێرانەکانی خۆیان دەکەن، شتێک کە وادەکات ئاسانتر دەستەمۆ و ڕام بکرێن و بۆ ئەجێندای جۆراوجۆری دەوروبەر خێراتر سوودیان لێ وەربگیردرێت.

٣. شەیدابوون بە ئەزموونە ڕامنەکراوەکان، ئەوەی کە تاقی نەکراوەتەوە:

کوردی باشوور زۆرێک لە شێوازەکانی حوکمڕانی بەسەردا تاقیکراوەتەوە، بەڵام لە کاتی پراکتیزەکردنی بەشی هەرە زۆری ئەو شێوازانەدا، هیچ کات هەوڵی گۆڕینی کولتوور و بیرکردنەوە وشک و دۆگماکانی نەدراوە و هەمیشە گۆڕانکارییەکانی لە ئاستی ڕووکەشدا ماونەتەوە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم گەلە هەرگیز گۆڕانکاریی ڕیشەیییانەی بەخۆوە نەدیوە. کاتێک کوردایەتی وەک دوایین شێوازی حوکمڕانی تاقی دەکرێتەوە و دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی نادادی و ستەم و چەوساندنەوە و برسێتی، ئیدی خەڵکی هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دیکە دەدەن، لەو نێوەندەشدا ئەو ڕێگەچارەیەی کە تاقی نەکراوەتەوە فۆرمە دینییەکانی حکومڕانییە. باشوور وا بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەچێت، هەر کەسێک سەیری عەقڵیەت و دونیابینیی ئێستای خەڵکی باشوور بکات، تێدەگات لەوەی کە ئایندە خەریکە دەکەوێتە دەستی ڕابەرانی ئەو حوکمە تاقینەکراوەوە. لە کاتێکدا ڕۆژهەڵات ڕێک بەپێچەوانەی باشوورەوە، حوکمی دینی تاقی کردووەتەوە و لێی هەڵدێت، چونکە ئەو حوکمە بووەتە هۆی کەڵەکەبوونی نادادی و ستەم و برسێتی و سەرکوتکردنی ئازادییە فەردییەکان، بەڵام ئەوەی لە ڕۆژهەڵات تاقی نەکراوەتەوە کوردایەتییە کە وەڵامدەرەوەی خواستە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی تاکی کورد بێت ( ئەمە بۆ باشوورییەکان بڕێکیش مایەی پێکەنینە!). بەشێکی زۆری ئەو لێکتێنەگەیشتنەی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات پەیوەستە بەم دوو ئاڕاستە جیاوازە لە ئەزموونکردنی ژیاندا. کاتێک یەکێکیان بڕیار دەدات ئاڕاستەکەی بگۆڕێت چونکە دەزانێت بە هیچ کوێی ناگەیەنێت، ئەوی دی بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەچێت کە ئەم بەجێی هێشتووە و پێی وایە لەوێوە دەگاتە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی، لەمەشدا هەردوو پارچەکە بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونی ڕامنەکراو تا ڕادەیەکی زۆر لە یەک دەچن و تا ڕادەیەکی زۆریش لە ئاڕاستەکانیاندا ڕووەو داهاتوو پێچەوانەی یەکدی جووڵاونەتەوە.

٤. کێشەی لەچک و ئازادی:

کاتێک ستەم و زۆرداری دەگەنە ترۆپک، ئیدی خەڵکی بە دووی بچووکترین دەرفەت و بیانوودا دەگەڕێن تاکوو تۆڵە لەو ستەمکارانە بکەنەوە کە بوونەتە هۆی چەوساندنەوەیان. ئەمە شتێکە کە هوشیاری باشوورییەکان، لە دەرئەنجامی بێئاگایی لە مێژوو، تێنەگەیشتن لە ئێستا، داڕمانی ئومێدە گەورەکان و شەیدابوون بە ئەزموونی ڕامنەکراو، درکی پێ ناکات. باشوور وادەزانێت لەچک کرۆکی بابەتەکەیە و ئامانجیش لەم ڕابوونە لێدانە لە پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام، لەمەشدا هەم ئەوانە تاوانبارن کە هەوڵ دەدەن ڕابوونەکە زیاتر بەرەو ئەو ئاڕاستە ئایدۆلۆژییە ڕووتە ببەن و لە مافی نەپۆشینی لەچکدا کورتی بکەنەوە، هەمیش ئەو هەژموونە خۆسەپێنە و ویستە خۆمەڵاسدەرەی هەندێک هێزی باشوور کە نیازیانە ئەم ڕابوونە مەزنەی ڕۆژهەڵات بە تەنیا لە لەچکدا کۆ بکەنەوە و ئەمە بکەنە دەرفەتێک بۆ داخرانی زیاتری کۆمەڵگە و کۆکردنەوەی زیاتری خەڵک لە دەوری ویستە لەمێژینەکەی خۆیان. ئەوە ڕوونە کە داوای ئازادی کرا دەبێت ئازادی لە پۆشیندا بەشێکی جیانەکراوە بێت لێی، بەڵام ئەوە تەنها ڕوویەکی پرسەکەیە و کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵات زۆر لە پۆشینی جلوبەرگ و لەچک گەورەتره، کورد لەوێ ئینسانێکی بێ ماف و چەوسێنراوە، گەلێکە زمان و خاک و هونەر و کەسێتییەکەی بە بەردەوامی دەشێوێنرێت و خراوەتە بازنەی کۆڵۆنیا نێودەوڵەتییەکەوە و دەبێت خۆی لەو کۆت و بەنده زۆرانە ڕزگار بکات.

ڕابوونی ڕۆژهەڵات دژ وەستانەوەیە لەگەڵ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت کورد دەستەمۆ بێت، یان خەباتەکەی بچووک بکرێتەوە لە چەند داواکارییەکی سەرەتایی بۆ بەدەستهێنانی هێندێک ئازادیی ڕووکەشانە. گەر لەچک بە تەنیا کێشە هەرە گەورەکەی کورد بێت، خۆ ئەوەتا باکوور ساڵانێکی زۆر بە پرۆسەی بە سێکۆلارکردندا تێپەڕی و لە زۆر شوێندا لەچک فڕێدراوە، کەچی هێشتاش کورد هەر دەستەمۆ و داگیرکراو و ستەملێکراوە! ئەم وێناکردنە شێواوه بۆ خەباتی ڕۆژهەڵات، هەڵەیەکی ئێجگار گەورەیە و شەڕێکە دژ بە کێشە ڕاستەقینەکانی کورد، کورد ناتوانێت لە یەک کاتدا هەم شەڕی دژ بە ئایین بکات و هەم شەڕی نەتەوەییش، لە کاتێکدا لای بەشێکی هەرە بەرچاوی ئەم گەلە هەم ئیسلامبوون و هەم کوردبوون دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و وەک یەک پیرۆزن. شەڕ دژ بە بیروباوەڕە پیرۆزەکانی خەڵکی لە ئان و ساتی ڕابوونی دەستەجەمعیدا، لەبری یەکخستنی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی ئەو ڕابوونە، پەرتەوازەیی زیاتر چێ دەکات و ئەوەندەی تر ململانێ ناپێویستەکان زەق دەکاتەوە، کە ئەمەش زۆر بە ئاسانی بە قازانجی دەسەڵاتی ستەمکار دەشکێتەوە. با ئەوە ڕوونتر بگەیەنین، ڕۆژهەڵات ئازادی دەوێ، نایەوێت کەس بیچەوسێنێتەوە، بۆ ژیانێکی باش و شایستە و ئازادانە تێدەکۆشێت، ژیانێک کە جێی هەمووانی تێدا بێتەوە و لەچک بەسەر و بێ لەچک وەک یەک تێیدا خاوەن ماف بن. ئەمە شەڕ نییە دژ به پیرۆزییە ئاینییەکانی گەلێک، ئەمە شەڕە دژ بە داگیرکەرێک کە بە بیانووی ئاینەوە دەستی ناوەتە بینەقاقای ئازادییەکان، خەڵکی ئازادیخوازی کورد کە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، ئازادیی کوردستانیان دەوێ، لەچک تەنیا بیانووە، ناکرێت بە پێوەری توندڕەوانی باشوور خەباتی ئەو بەشەی کوردستان بپێورێت، ئەو توندڕەوانەی دەیانەوێت لە ڕێی وروژاندنی پرسی لەچکەوە، ڕێگا بۆ بە کابولکردنی زیاتری ئێرە خۆش بکەن. لێیگەڕێن ڕۆژهەڵاتییەکان بە ڕێی خۆیاندا بەرەو ئەو ئاسۆیە بچن کە لێیانەوە دیارە و  گوێ بە تارمایییەکانی باشوور نەدەن، دێر یان زوو ئەو ئاسۆیە لێرەش بەدەردەکەوێت و تارمایییەکان ڕادەماڵێت.

The post تارماییەکانی باشوور، ئاسۆکانی ڕۆژهەڵات appeared first on ژنەفتن.

چەند سەرنجێک لەبارەی بلیمەتییەوە
لەنێو ئەفسانە دێرینەکاندا، هەمیشە پاڵەوانێکی مەزن ئامادەیی هەیە کە دەچێت بە گژ قولەیی قافا و سەرجەم سنوورە لۆژیکییەکانی توانا و لێهاتووییی مرۆڤ تێدەپەڕێنێت و دەگاتە ئاستێکی بەرزی سەروومرۆیی. ئەو پاڵەوانەش بە جۆرێک لە جۆرەکان خودان بلیمەتییەکی ناوازە و تایبەت و سەرنجڕاکێشە و هەمووان پێیدا هەڵدەدەن، ئەمە کرۆکی زۆرێک لە گێڕانەوە مێژوویییە کۆنەکانیشە. بەم پێیە دەتوانین بڵێین یەکەمین وێناکردنەکانی جیهانی کۆن بۆ بلیمەت و یەکەمین پێناسەکانیش بۆی لە ئەفسانەکانەوە گەیشتوون بە ئێمە، وەک چۆن دەشتوانین جەخت لەوە بکەینەوە کە مرۆڤ هەر لە دێر زەمانەوە پێویستی بە بلیمەتەکان هەبووە و لە یادەوەریی خۆیدا جێی تایبەتی بۆ داناون و هەڵیگرتوون. هەمیشەش وا سەیری بلیمەتبوون کراوە کە کردەیەکی سروشتی و خۆکردانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ژینگە و دۆخی مێژووییی کەسەکانەوە نییە.

بەڕاست بلیمەتی چییە و بە کێ دەگوترێت بلیمەت؟ چۆن بلیمەتەکان بناسینەوە و چییان دەرهەق بڵێین؟ ئایا بلیمەتی بۆماوەییە و پەیوەستە بە ڕەچەڵەکەوە یاخود نەخێر بلیمەتی کارێکی خۆکردانەیە و مرۆڤ لە ڕێی هەوڵ و کۆششی کەسییەوە پێی دەگات؟ ئایا بلیمەتەکان خۆیان دەزانن کە بلیمەتن یان پێویستیان بەوانی دیکەیە تا پێیان بڵێن کە بلیمەتن؟ بلیمەتبوون پێش هەموو شتێک هوشیارییەکی باڵایە، تێپەڕاندنی مەودای زانیاری و لێهاتووییی ئەوانی دیکەیە و گەیشتنە بە ئاستێک کە بکەوێتە دەرەوەی پێشبینیەکانی مرۆوە. بلیمەت داهێنەرێکە ئیشی ئەفراندن و پێشخستن و شۆککردنە، ئەمە پێناسە باوە گشتگیرەکەی بلیمەتییە، بەدەر لەمە تەواوی ئەو شتانەی کە پەیوەستن بە کەسێتیی بلیمەتەوە جێی مشتومڕی توندن و تا ئێستا یەکلا نەکراونەتەوە. بلیمەتەکان بەوەدا کە هیچیان لەوانی دیکەیان ناچن و هەر بلیمەتێک خەسڵەتگەلی جودا و ناوازەی خۆی هەیە، بۆیە قورسە بتوانرێت یەک وێنای گشتێنراو بخرێتە بەردەست و بکرێتە پێوەرێک بۆ دەستنیشانکردنی کەسێتیی بلیمەتانە. لە کۆندا بلیمەت دەبوو خودان ڕەچەڵەک بووایە، تاکوو بەئاسانی لەلایەن کۆمەڵگەوە دانی پێدابنرایە، بلیمەتە بێڕەچەڵەکەکان زۆر جار دەخرانە پەراوێزەوە و له قۆناغەکانی دواتردا درک بە بلیمەتییەکەیان دەکرا. خۆشبەخت بوون ئەو بلیمەتانەی کە بلیمەتییەکەیان تەبا دەوەستایەوە لەگەڵ خواست و ویستەکانی سەردەمەکەیاندا، ئەوانەشی کە بلیمەتییەکەیان لەگەڵ ئەو خواستانەدا یەکی نەدەگرتەوە، دەبوونە نەفرەتلێکراوێک و بە قینەوە لێیان دەڕوانرا.

(ئێریک تیمبڵ بیڵ) لە ساڵی (١٩٣٧) کتێبی (مەزنە زانایانی بیرکاری) بڵاو دەکاتەوە کە تێیدا زۆر بەوردی لە ژیاننامە و داهێنان و ڕەچەڵەک و ئاستی بلیمەتبوونی (٢٨) زانای ناوداری بیرکاری دەکۆڵێتەوە، کتێبەکە لە ڕێی ئاماژەدان به شێوازی ژیان و ژینگەی خێزانییەوە دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت کە بلیمەتی زادەی هەوڵ و کۆششی خۆکردانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەچەڵەک و زیرەکی باوانەوە نییە. ئەوەی لەو کتێبەدا دەبێتە جێی سەرنج، ئەوەیە کە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت هەر لە سەدەی پێنجەمی پێش زایینەوە تا دەگاتە ساتی نووسینی کتێبەکە، هیچ کام لەو زانا بلیمەتانەی کە ناویان وەک زانایەکی مەزن لە مێژووی بیرکاریدا هاتووە لە خانەوادەیەکی بلیمەتەوە نەهاتوونەتە دونیا، بەڵکوو سەرجەمیان زادەی خێزانگەلی ئاسایی و تاڕادەیەک نەخوێندەوار و ناتێگەیشتوویشن! هەر زوو کتێبەکەی “بیڵ” دڵی ئەوانەی خۆش کرد کە لایەنگری ئەو بۆچوونە تاڕادەیەک سەرکوتکراوە بوون کە پێی وا بوو بلیمەتی بەخششێکی سروشتییانەی مرۆیە و بێ گەڕانەوە بۆ پاشخانی خێزانی و زنجیرەی بنەماڵەیی دەدرێتە کەمینەیەک لە مرۆڤەکان و لەڕێی هەوڵ و کۆششی خۆکردانەوە بۆ کۆمەڵگەی بەدیار دەخەن. ئەوەتانێ (بیڵ) لە کتێبەکەی خۆیدا زۆر بە جوانی ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە (نیوتن) کوڕی جووتیارێکی لانەواز و دەستنەڕۆیە؛ (لابلاس و فردریک چاوسی)ش سەر بە خێزانگەلی زۆر ئاسایین و هیچ یەک لە ئەندامانی خێزانەکەیان بلیمەت نەبوون. لەم سۆنگەیەشەوە بلیمەت کەسێکە دەچێتە کون و قوژبنی بابەتە ئاڵۆزەکانەوە و ڕاڤەی جودا و کردەی نوێیان لێ دادەتاشێت و ئاستگەلی سەیرو سەمەرەترمان پیشان دەدات. بەڵام ئایا ئەمە هەموو ڕاستیەکەیە و ناچارین دان بە ڕەوابوونیدا بنێین؟ وەڵامەکە بەڵێ دەبوو گەر زانایەکی وەک (فرانسیس گاڵتۆن) نەبووایە! ئاخر ئەو بە بڵاوکردنەوەی کتێبێک لە ساڵی (١٨٦٩) بوو بە دامەزرێنەری زانستێک کە کاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و ڕاڤەکردنی زانستییانەیە بۆ  بلیمەتی و جیهانە سەرسووڕهێنەرەکەی. کتێبەکەی (گاڵتۆن) کە بە ناونیشانی: (بلیمەتی بۆماوەیییانە: لێکۆڵینەوەیەک لە یاساکانی بلیمەتی و دەرئەنجامەکانی) بڵاو کراوەتەوە، تێیدا بە تەواوی هەوڵ دەدات ئەوە بخاتە ڕوو کە بلیمەتی دیاردەیەکی بۆماوەیییە و لە ڕەچەڵەکی کەسەکان و ئەندامانی خێزانەوە دەگوازرێتەوە بۆ یەکدی و لە ڕێی برەودان بە خواستەکانەوە خۆی دەردەخات. بۆ بلیمەتبوون ئەوە بە تەنیا بەس نییە کە هەوڵدان و تێڕامان و داهێنانت هەبێت، بەڵکوو دەبێت سەر بە ڕەچەڵەکێکی دێرینتری بلیمەتانە بیت، وەگەرنا دەبیتە کەسێکی ئاسایی کە هەوڵی بوون بە بلیمەتی داوە و ڕۆڵێکی کاتی گێڕاوه و زوو یان درەنگ دەگەڕێیتەوە دۆخی ڕاستەقینەی خۆت!

ئێستا ئێمە کە لە بەردەمی دوو بۆچوونداین، بڕوا بە کامیان بهێنین و شوێنی ڕای کامیان بکەوین؟ گریمانەی ئەوەی کە بۆ تێگەیشتن لە بابەتێک تەنها دوو ڕەنگ هەبن ڕەش و سپی، گریمانە و ڕوانینێکی ئێجگار لێڵ وهەڵە و ناقۆڵایە. تۆ دەتوانیت ئەو دوو بۆچوونە کە یەکەمیان هی سەدەی بیست و دووهەمیان هی سەدەی نۆزدەهەمە بکەیتە ڕێنیشاندەرێک بۆ گەیشتن بە سەدان بۆچوونی دیکەی جیاواز، لە نێویشیاندا ئەو بۆچوونە زانستییەی ئەمڕۆ کە دژ بە گشتتاندنە و ڕوونتر ئەوەی خستۆتە ڕوو کە دەشێت بلیمەتی هەم بۆماوەیی بێت و هەمیش خۆکرد و مرۆیی.

بلیمەتی و خواستەکانی سەردەم

سەروەختێک بە مێژوودا ڕۆ دەچین و بەر ڕستێک لە ناوی گەورە و کاریگەر دەکەوین؛ بەر کۆمەڵێک کەسایەتیی گرنگ و کارەکانیان دەکەوین، یەکەمین شتێک کە هەوڵی زانینی دەدەین هۆکاری پشت گەورەبوونی ناوەکان و مانەوەیانە بە درێژاییی ئەو هەموو کاتە بە نەمری. بەڵام ئایا هەرگیز بیرمان لەوە کردووەتەوە و ئەو پرسیارەمان کردووە کە داخۆ ئەو ناوە نەمرانەی نێو مێژوو لە سەردەمی خۆیاندا هەمان ناوگەلی سەردەمی ئێستامان بوون؟ یاخود نەخێر بەپێی سەردەم و گۆڕانکارییە مێژوویییەکان ئەوانیش گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، تا ئەو ئاستەی کە زۆرجار بە تەواوی دابڕێنراون لە کەسێتییە ڕاستەقینەکەی خۆیان.

بە دڵنیایییەوە ئەفسانە کە بەشێکی گەورەی مێژووی کەونارای داپۆشیوە، یەک لەو فاکتەرە سەرەکییانەی پشت گۆڕینی کەسایەتییەکان بوو؛ لە پشتی بە شەیتانکردنی هەندێک و بە فریشتەکردن و بە پاڵەوانزانینی هێندێکی دی بوو، چونکە لە کۆندا مرۆڤ خواستی بوو تا ئەوپەڕی توانا، مانایەکی ڕوون و گومانهەڵنەگر بداتە شتەکان و کەسەکان. بلیمەتییش لەو نێوەندەدا گرنگترین بەشی خواستە مرۆیییەکه بوو، هەر بۆیە زۆر بە ئەستەم کەسایەتییەکی مێژووییی نێو جیهانی کۆن دەبینینەوە کە لێهاتوویی و توانا مرۆیییەکانی تا ئاستی بە ئەفسانەکردن بەرز نەکرابێتەوە. سەرکردە و زانا و فەیلەسووف و تەنانەت پیاوە ئایینییەکانیش دەبووا وەک بلیمەتێک بناسرێن و هەرچی خەسڵەتی نابلیمەتانە و ئاسایییانە هەیە لێیان دابماڵرێت. ئەمە لە قۆناغە بەرایییەکاندا بە خوداوەندکردنی مرۆڤی لێکەوتەوە، مرۆڤگەلێک (جا چ پاشا یان سەرکردەی سەربازی یان زانای ئایینی یان …هتد) دەکرانە خودا و لەلایەن خەڵکییەوە پیرۆز دەکران و بە دەیان چیرۆکی ئەفسانەیییان بۆ دادەڕێژرا. هەموو ئەوەشی کە وای دەکرد ئەمانە بگەنە ئاستێکی هێندە بڵند، بلیمەتی و لێزانی و لێهاتوویییە دەگمەنەکەیان بوو، کە کۆمەڵگە نەیدەتوانی لێیان تێبگا و وەکو خۆیان بیانخوێنێتەوە، ئەمەش جۆرێک لە ئاڵۆزی دروست دەکرد و کۆمەڵگە دەبوو یان خۆی بێبەری بکات لێیان و بە شێت و سەرلێشێواو بیانداتە قەڵەم، یانژی بەرزیان بکاتەوە بۆ ئاستێکی ئەفسانەیی وەها کە هیچ کەس زاتی ئەوە نەکا تانەیان لێ بدات.

چاخ و سەردەمەکان نەک بە تەنها دەستکاری لە خەسڵەتەکانی بلیمەتیدا دەکەن، بەڵکوو زۆر جار بە تەواوەتی واتاکانیشی دەگۆڕن و بەپێی پێوەرەکانی سەردەم ئاستی بلیمەتی دیاری دەکەن. لە هەر سەردەم و چاخێکدا، بەپێی خواست و حەز و تێگەیشتنەکانی سەردەمەکە بۆ بلیمەتی، کەسە بلیمەتەکان دەستنیشان کراون. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بلیمەتی شتێک نییە لە هەموو سەردەمەکاندا وەک یەک پێناسە بکرێت و لێی بڕوانرێت، بەڵکوو زۆر جار ئەوەی کە لە ڕۆژگارێکدا ڕەنگە بە بلیمەتی سەردەمی خۆی بناسرێت، لە قۆناغێکی تردا لە گەمژەیەک زیاتر هیچی تر نەبێت. کاتێک بە مێژووی بلیمەتیدا شۆڕ دەبینەوە، زۆر بەزوویی درک بەم ڕاستییە دەکەین. ئایا سۆکراتی ئەسینای دێرین هەمان سۆکراتی سەردەمی ئێستای ئێمەیە؟ کافکای ئێستا هەمان کافکای سەردەمەکەی خۆیەتی؟ بێگومان نەخێر، ئەوان لە ڕێی گۆڕانکارییە مێژوویییەکانەوە بار کراون بە ڕستێک مانای نوێ و بە تەواوی جیاواز لە مانا سەرەتایییەکانی خۆیان. کیرکیگارد هەمان ئەو کیرکیگاردەی سەردەمی خۆی نییە، شێتی سەردەمی خۆی و بلیمەتی سەردەمی ئێمەیە (هەڵبەت لێرەدا کە دەڵێین هەمان ئەو کەسەی سەردەمی خۆی نییە، مەبەستمان گۆڕینی دیدگا و ڕوانینی کۆمەڵگەیە بۆ توانای کەسیانە و ئاستی بلیمەتییەکەی، نەک گۆڕینی کەسەکە خۆی). زۆر جار بلیمەتەکان لە سەردەمی خۆیاندا بە بلیمەت نەناسێنراون، بەڵام دواتر و لە چاخەکانی تردا دانیان پێدانراوە و وەک بلیمەتێکی مەزن سەیر کراون، ئەمە بۆ بلیمەت باجی تاریکیی سەردەمەکانە و هاوتای گەورەترین سزایە، بەڵام دڵخۆش دەبین کە بزانین مێژوو قەرەبووی ئەو سزادانەیان بۆ کردوونەتەوە، لە ڕێی پاراستنی ناو و بەرهەم و کردارەکانیانەوە و گەیاندنیان بە جێگا شیاوەکەی خۆیان.

بلیمەت و ئەوانی دی

ئەوە ڕوونە کە مرۆڤی ژیر تا ئەو دەمەی ژیرییەکەی بە لێهاتوویی و توانای ئەوانی دی بەراورد نەکرێت پێی ناوترێت بلیمەت، کەواتە بۆ ئەوەی بلیمەت خەسڵەتی بلیمەتی پێ بدرێت ناچارە خۆی بخاتە بەر خواستی بەراوردکاری و بکەوێتە ڕکابەرییەوە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا، بە مانایەکی تر ئەوەی وادەکات کەسێک بە بلیمەت دابنرێت، بەراوردکردنێتی بەوانی دیکە؛ بەراوردکردنێتی بەو ئاستە مەعریفی و کردارەکییەی کە ئەوانی دیکە هەیانە. ئایا ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێت  کەسی بلیمەت ئاگاداری ئەوە نییە کە بلیمەتە و بۆ سەلماندنی بلیمەتیەکەی پێویستی بەوانی دیکەیە؟

(ویڵێم هازڵێت) لە وتارێکیدا بە ناونیشانی: (ئایا بلیمەت ئاگاداری تواناکانی خۆیەتی؟) هەوڵی داوە زۆر بە ڕوونی وەڵامی ئەم پرسیارە گرنگە بداتەوە، وتارەکەی (هازڵێت) کە هەڵگری چەندین بەڵگەی مێژوویی و لۆژیکییانەی بەهێزە و لەو ڕێیەوە چەندین لایەنی شاراوەی ئەم بابەتەی دۆزیوەتەوە، باس لەوە دەکات کە هیچ داهێنەر و بلیمەتێکی ڕاستەقینە لە خۆیدا هەست بە بلیمەتبوون ناکات، بەڵکوو تەنانەت خۆی وەک کەسێکی ئاسایی دێتە بەرچاو و پێی وایە تواناکانی زۆر مایەی سەرسوڕمان نین، بەڵام کاتێک دەوروبەرەکەی دەبینێت کە لە چ ئاستێکی نزمدان و خۆی بەوان بەراورد دەکات، ئەوا ئیدی هەستکردن بە شانازی و خۆبەبلیمەت زانینی لا دروست دەبێت.

دۆزینەوەی بلیمەتەکان

چۆن بزانین کەسێک بلیمەتە؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە پەروەردە لە ڕۆژئاوا هەوڵی وەڵامدانەوەی دەدات و زۆر ڕێگای تاقیکردووەتەوە، هەر لە تاقیکردنەوەی زارەکییانەوە بیگرە بۆ ڕەخساندنی هەلی لەبار بۆ دەرخستنی توانا مرۆیییەکان تا دەگاتە بردنی کەسە لێهاتووەکان بۆ نێو تاقیگە زانستی و پزیشکییەکان و زانین و پێوانەکردنی ئاستی زیرەکییان. هەموو ئەم هەوڵانەش دواجار لەوەدا کورت کراونەتەوە کە بلیمەتی واتای داهێنانە، داهێنانی شتێک لە نەبوونەوە، کردنی شتێکی مەحاڵ و ناوازەبوونی بێوێنە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەمانەش پێویستیان بە دەستگیرۆیییە تا بە تەواوی پیشانی کۆمەڵگە و جیها بدرێن، ئەوا ناچارین بەردەوام بەدووی بلیمەتەکاندا بگەڕێین و بیاندۆزینەوە و هاریکاریان بین.

دوو نموونەی نزیک

شوێن: کوردستان
کات: کۆتاییەکانی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٢٢

نموونەی یەکەم:

نزا کیژۆڵەیەکی کوردی چکۆلە و فرەزانە، گوایە زیرەکییەکی لەڕادەبەدەر و نائاسایی هەیە، لە پڕدا زوومی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەخرێتە سەر و دەبێتە جێ باسی هەمووان. هێندێک گومان لە بلیمەتییەکەی دەکەن و هێندێکیش سەرسامن بەو ئاستی بلیمەتییەی کە هەیەتی. دواجار حکوومەت بڕیار دەدات دەستگیرۆیی بکات و ببرێتە قوتابخانەیەکی تایبەتی و خەرجییەکانی لە ئەستۆ بگرێت، بەو ئومێدەی لە داهاتوودا بلیمەتییەکەی سوودێکی بۆ کۆمەڵگە هەبێت و خزمەتێک پێشکەش بکات.

نموونەی دووهەم:

گرتەیەکی ڤیدۆیی کورت بڵاو دەبێتەوە، پیاوێکی لانەواز و هەژار و ماندوو، بە جلێکی داڕزاو و سەروسیمایەکی تێکشکاوەوە کە ئاماژەن بۆ سەختی ئازارەکانی ژیانی، لە گۆشەیەکی کامێراکەوە دەردەکەوێت. بە دەنگێکی جادووییەوە، مینا باڵندەیەکی دەنگخۆشی ئەفسانەیی دەچریکێنێت و یەکێک لە گۆرانییە تایبەتەکانی حەسەن زیرەک دەڵێتەوە. بە هەزاران کەس سەرسامی خۆیان بەو دەنگە خودایییە دەردەبڕن و درێغ بۆ ئەوە دەخۆن کە تا ئێستا کەس ئاگاداری گەوهەرێکی وا دەنگخۆش نەبووە، کە ئەگەر خەمخۆرێک هەبا و زووتر بیدۆزیبایەتەوە، ئێستێ ئەویش یەکێک دەبوو لە بلیمەتەکانی نێو دونیای هونەری کوردی، لە هەموو لایەکەوە داوای ناونیشانە ڕاستەقینەکەی پیرەی دەنگخۆش دەکرێت، بە ئامانجی ئەوەی فریای بکەون و لە نەهامەتییەکانی ڕۆژگار دووری بخەنەوە و بەرەو دونیای هونەر و داهێنان ئاڕاستەی بکەن.

ئێستا ئێمە لەنێوان دوو کەسی بە توانا و بلیمەتیی گریمانەکراوداین، یەکیان لە دەستپێکی ژیاندایە و هەر زوو دۆزیومانەتەوە، ئەوی دیکەیان “زەمان گەردی ئەمەلی گشت بەدەم باوە بێژاوه”. ئاخۆ دوای دۆزینەوەیان دەتوانین چییان بۆ بکەین؟ بێگومان هەر لە دەستپێکەوە ئێمە هەڵەین گەر خۆمان دڵنیا بکەینەوە لەوەی کە ئەمانە دوو بلیمەتی نێو دونیای ئێمەن، بەڵام هەڵە نابین گەر گریمانەی بلیمەتبوونیان بکەین و لەو سۆنگەیەشەوە هاریکارییان بین. باشە بۆچی نە دەنگخۆشییەکەی مامەی پیر و نە زیرەکییەکەی کیژۆڵەی فرەزان جێی دڵنیایی نین و تەنها لە ئاستی گریمانەدان؟

یەکەم: بۆ زانینی بلیمەتیی کەسێک دەبێت لە بەرهەمەکەی بڕوانین، داخۆ لاساییکەرەوەیە یان داهێنەر؟ هەم زیرەکیی کیژۆڵەکە و هەمیش دەنگخۆشیی مامەی پیر لە قۆناغی ئەزبەرکردن و لاساییکردنەوەدایە و نەچووەتە قۆناغی داهێنانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەو گریمانەیە کراوەیە کە بشێت بە دەستگیرۆیی بەرەو داهێنان و خۆبوون ئاڕاستە بکرێن.

دووهەم: لە ژینگەیکدا کە هەموو شتێک دژ بە داهێنان بێت و ساختەکاری و لاساییکردنەوە ڕۆڵیان پێدرابێت؛ لە ژینگەیەکدا هەم هونەر و هەمیش زانین وەک دوو کایەی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی گشتی سەیر بکرێن و بە هەموو جۆرێک دژایەتی زانینی ڕاستەقینە و هونەری ڕاستەقینە بکرێت، چۆن دەکرێت هێندە دڵنیابینەوە لەوەی کە بلیمەت ئەگەرچی دۆزرابێتیشەوە ببێتە بلیمەتێکی ڕاستەقینە؟

سێهەم: هەم هونەر و هەمیش زانین بۆ ئەوەی ڕەسەن بن و داهێنەرانە و ئافرێنەر بن، پێویستیان بە ئازادییە. لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئازادیی ڕاستەقینەی تێدا نەبێت و بیرکردنەوە و داهێنانی هونەری لەژێر ڕستێک لە سانسۆری جۆراوجۆردا بێت، ناتوانرێت وا بەو ئاسانییە بانگەشەی هەبوونی بلیمەتێکی تێدا بکرێت کە توانای داهێنانگەلی جیاواز و سەرسوڕهێنەری هەبێت.

ئەمە ئەوە دەردەخات کە ڕاستە دۆزینەوەی بلیمەتەکان کارێکی گرنگه، بەڵام دۆزینەوە تەنها دەستپێکێکە و هەنگاوی یەکەمینە، قۆناغەکانی دواتری گەشەی بلیمەت پەیوەستە بە ئازادییەوە، ئازادییەکی تەواوەتی و بێ ڕتووش. واتا لەنێوان بلیمەتبوون و بلیمەتسازیدا کەلێنێکی گەورە هەیە و ئاسان پڕ ناکرێتەوە. بۆ ئەوەی لە دۆخی دۆزینەوەی بلیمەتەکان و بە بلیمەتبوونی خۆڕسکانەوە بەرەو دۆخی بلیمەتسازی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خودان توانا جوداکان هەنگاو بنێین، پێویستمان بە هەوڵی فرەجۆر و هوشیاری دەستەجەمعی و ژیرمەندیی دڵسۆزانەیە، بە خۆدوورگرتن لە بلیمەتسازیی ئەفسانەیییانە و داتاشینی بێ مفا و فووتێکراو. ئێمە تا چەندە ئامادەین بچینە نێو ئەو قۆناغەوە؟ لەم پرسیارەش گرنگتر، ئایا ئێمە تاکەی لەو بڕوایەدا دەبین تەنها ئەوانەی کە بلیمەتن شیاوی دەستگیرۆیین؟ لە کاتێکدا بلیمەتبوونی خۆکردانە خەسڵەتی کەس بە چوار هەزارە و لەسەر گریمانەیەکی ڕووت وەستاوە! داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارانەمان بۆ دەداتەوە و کاتیش باشترین دەرخەرە.

The post چەند سەرنجێک لەبارەی بلیمەتییەوە appeared first on ژنەفتن.

ستەم لە هەناوی جەماوەرە
گێڕانەوەیەکی میللییانەی باو هەیە کە گوایە (سەدام حوسێن) دیکتاتۆری پێشووی عێراق، پێش ڕووخاندنی ڕژێمەکەی، گوتوویەتی: “ئەوەی دوای من لە عێراق بەجێ دەمێنێت، تەنیا وێرانەیەک و خاکێکی ڕووتەڵە”. ڕاستە ئەم گێڕانەوەیە گێڕانەوەیەکی میللییانەی پڕ لە ترس و بیمە، بەڵام هەڵگری پەیامێکی ڕوون و پڕ بایەخ و مەترسیداریشە، پەیامێک کە چەندین جار ڕاگەیاندنی عێراقی و خودی سەدام حوسێن خۆیشی لە چەندین جێدا و بە چەندین شێوازی جیاواز هەوڵی گەیاندنیان دەدا، پەیامێک کە بە درێژاییی سێ دەیە ڕۆژانە دەدرا بە گوێی عێراقییەکاندا: “سەدام حوسێن و عێراق یەک شتن، نە عێراقێک هەیە بەبێ سەدام و نە سەدامێکیش هەیە بەبێ عێراق”. ئەم هاوتاکردنە مەترسیدارە، بە تەواوی لە پشت بە ئەفسانەکردنی سەدامەوە بوو، خەڵکی ڕەشۆکی عێراق بە تەواوی گەیشتبوونە ئەو باوەڕەی کە سەدام بە هیچ هێزێک ناڕمێت و ئەو هەمیشە لەوپەڕی هێز و توانای خۆیدایە.

ساڵی ٢٠٠٣ ئەمریکا بە هاریکاری هاوپەیمانەکانی، هێرش دەکاتە سەر عێراق و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەگاتە پایتەخت، سەدام هەڵدێت و دوای چەند مانگێک لە چاڵێکدا دەیدۆزنەوە و دەری دەهێنن، ڕقی عێراقییە ستەملێکراوەکان، ئەو ڕقە پەنگخواردووە دەیان ساڵەیەی کە هیچ کات مافی دەرخستنیان نەبوو، بە یەکجار هاتە دەرەوە و عێراقی داپۆشی. ساڵانی سەرەتای جەنگ، ساڵانی خستنەڕووی تاوانەکانی سەدام حوسێن و ڕژێمە ستەمکارەکەی بوو، ڕۆژانە لە ڕێی سەتەلایتەوە (کە پێشتر لە عێراقییەکان قەدەغە کرابوو) هەموو تاوانەکان بڵاو دەکرانەوە و بە یاسا بەعسیبوون وەک تاوان ناسێنرا. بڵاوکردنەوە و پیشاندانی تاوانە قێزەونەکانی سەدام تەنها بۆ عێراقییەکان نەبوو، بەڵکوو بۆ ئەو دیپلۆماتکار و سیاسەتوانە بیانییانەش بوو کە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی سەدام، دەهاتنە عێراق. سەرانی کورد بە بەردەوامی بیانییەکانیان دەهێنایە کوردستان و دەیانبردنە هەڵەبجە و گەرمیان، لەولاشەوە سەرانی شیعەش هەمان ڕێگایان گرتە بەر. ئەو دەمە هەم سەرانی کورد و هەمیش سەرانی شیعە دوو ڕێزلێگیراوترین سەرکردەی عێراقییەکان بوون، بەڵام سوننەکان هێشتا شۆکی کەوتنی عێراقەکەی سەدام بەری نەدابوون و نەیاندەویست بە چاوی خۆیان ڕاستییەکان ببینن.

ئەمە زۆری پێنەچوو، وردە وردە عێراقی دوای جەنگ دەبووە وێرانە و جێی ململانێ و هەژموونی هێزە ئیقلیمییەکان، هەریەکە لە دراوسێکانی عێراق و وڵاتە زلهێزەکان پاڵپشتی گروپگەلی جودایان دەکرد و دەیاندان بەگژ یەکدیدا، خوێنڕشتن و کوشتن لەسەر ناسنامە و ڕەگەز و نەتەوە و ئایین، تەقینەوەی یەک بەدوای یەکی ڕۆژانە و داڕمانی ئابوری و تەشەنەسەندنی گەندەڵی و نەبوونی سەرکردەی ڕاستەقینە و پشکپشکێنە، لە دیارترین سیماکانی عێراقی دوای سەدام بوون. وڵات ئیدی بوو بە وێرانەیەک، لەم ئان و ساتەدا وردە وردە هاووڵاتیی عێراقی کەوتنەوە خەیاڵی ڕابردوو، دەستیان کرد بە بەراوردکردن و بە سەرسامییەوە لە خۆیان دەپرسی: چیمان ویست و چی ڕووی دا! لە کوێوە گەیشتینە کوێ! بۆچی گەیشتین بەم دۆخە؟ وەڵامێک کە لە دەرئەنجامی ئەم پرسیار و بەراوردکارییەوە هاتە دی، ئەوەی لێکەوتەوە کە جۆرێک لە سەرسامی سەر هەڵبدات بەرانبەر بە ڕابردووە زێڕینە!کەی عێراق، ڕابردوویەک کە لەو بڕوایەدا بوون کە گوایە مرۆڤ تێیدا شکۆی بەو شێوەیەی ئێستا نەڕوشێنرابوو، لانی کەم بە ئاسوودەییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەنووست! بەڵام ئاخۆ ئەمە وایە؟

کارگەی دیکتاتۆرێلی بچووک

ساڵی ١٨٩٥ گۆستاڤ لۆبۆن یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی خۆی بە ناونیشانی (سایکۆلۆژیای جەماوەر) دەنووسێت و دەبێتە دەستپێکێک بۆ دەرخستنی بەهای “دەروونناسیی کۆمەڵایەتی” لە دەستنیشانکردنی کێشە سیاسی و کولتوورییەکاندا. ئەم کتێبە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جەماوەر خودان خاسیەتگەلی سادە و لە هەمان کاتیشدا مەترسیدارن، سادەن چونکە بە ئاسانی دەناسرێنەوە و لە شێوازی زۆر ساویلکانەدا خۆیان بەدیار دەخەن، مەترسیداریشن چونکە پەیوەستن بە هەڵچوونەکانی دەروونەوە و دژی نوێخوازین و لەگەڵ کۆنەپەرستی و ستەمدا دێنەوە. بەو پێیەی کە هەر ئەوانن دوای لەنێوبردنی ستەمکارێک، ستەمکارێکی دی دەئافرێنن، چونکە خودان هیچ هێڵێکی بیرکردنەوە و ڕێبازێکی پتەو نین و ڕقیان لە قووڵبوونەوەیە و سادەخوازن، بۆیەش دیکتاتۆر و ستەمکارەکان لە ڕێی خستنەڕووی بیرۆکەی زۆر سادە و نالۆژیکییەوە دەست بەسەر بیرکردنەوە و ڕوانینی جەماوەردا دەگرن. وەنەبێ جەماوەر ڕقی لەم دەستبەسەراگرتنە بێ، بەڵکوو لە زۆر ڕووەوە پاڵپشتی دەکا و دەبێتە هەوێنی مانەوە و درێژەپێدانی، چونکە بیرۆکە سادەکان خولیای ئەویشن و دیکتاتۆر و ستەمکاریش لە ڕێی جێبەجێکردنی بڕێک لەو بیرۆکە سادانەوە، خولیاکانی بۆ دەهێننە دی. لەمڕۆدا و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەک بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە گرنگەدا، ئێمە ناتوانین بە تەواوی هاوڕابین لەگەڵ زۆرێک لە بۆچوونەکانی نێو ئەو کتێبەدا، بەڵام بە دڵنیایییەوە چەندین خاڵی ورد و گرنگ لەم کتێبەدا هەن کە دەشێت ڕێنیشاندەرمان بن بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە پاڵنەرە دەروونییەکانی جەماوەر و ڕۆڵی لە چێبوونی دەسەڵاتێکی ستەمکار و دیکتاتۆردا.

ئەوانەی ئاشنای مێژووی نوێ و هاوچەرخی عێراقن، دەزانن کە دەوڵەتێکی وەک عێراق هەر لە بنەڕەتەوە لەسەر چ بنەمایەکی نادروست و لاواز دامەزرێنراوە، چۆنیش بەهۆی بەردەوامی ململانێی خێڵەکییانە و ململانێی گروپە ئیتنییە جیاوازەکانییەوە بووەتە ناوەندێک بۆ دروستبوونی دەیان دیکتاتۆری بچووک، هەریەک لەم دیکتاتۆرانەش لە هەناوی گروپێکەوە هاتوونەتە دەر، کە دواجار هەموو خولیایەکی دیکتاتۆرە بچووکەکانیش بووەتە خولیای لەناوبردنی دیکتاتۆرە ڕکابەرەکانی دیکە. سەدامی سەرەتا یەک لەو دیکتاتۆرە بچووکانەی عێراقی شەستەکان بوو، کە لە هەناوی گروپێکی مافیاییی نێو جەماوەرە لێکوەشاوەکەی عێراقەوە هاتە دەرێ و لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا، توانی بەسەر تەواوی دیکتاتۆرە بچووکەکانی دیکەی ڕکابەرییدا سەر بکەوێت و ببێتە دیکتاتۆری هەمووان. بوونی سەدام بە سەرۆکی هەموو عێراق، بوونێکی ناکامڵ و لەرزیو بوو. ڕاستە ئەو بووبووە دیکتاتۆری هەمووان، بەڵام ئەمە تەنیا دیوە ئاشکراکەی بابەتەکە بوو. لە ناواخنی کۆمەڵگەی عێراقیدا، دیکتاتۆرە بچووکەکان هێشتا مابوونەوە و لە بۆسەدا بوون بۆی، هەریەکەیان لە لایەکەوە هەوڵی زیانگەیاندنیان دەدا لە دیکتاتۆرە گەورەکە. دوای ئەوەی کە دیکتاتۆرە گەورەکە چیدی بە کەڵکی ئەوە نەدەهات وڵاتێکی وەکوو عێراق بەڕێوە ببات و لە بەرژەوەندیی زلهێزاندا یارییەکانی بکات، ئەوەبوو پەلاماری عێراق درا و هەموو ئەو دیکتاتۆرە بچووکە شاراوانەی دی کە هەبوون هێنرانەوە مەیدان. واتا ئەمریکا عێراقی لە وڵاتی “دیکتاتۆری گەورە” ەوە گۆڕی بۆ وڵاتی “دیکتاتۆرە بچووکەکان”. ڕاستە دیکتاتۆرانی بچووک بە پاڵپشتی و دنەی دەرەکی هاتنەوە مەیدان، لێ ئەوەش ڕاستییە کە لە هەناوی جەماوەرەوە، ڕێک لە هەناوی کۆمەڵگەی عێراقییەوە هاتبوونە دەر و بووبوونە خودان پێگەی جەماوەریی گرنگ.

کۆمەڵگەی عێراقی دوای تێگیرانیان لەگەڵ ئەم دیکتاتۆرە بچووکانەدا و دوای ئەوەی کە بۆیان دەرکەوت بەڵێنی دیکتاتۆرە بچووکەکان نەک هەر هیچیان نایەنە دی، بگرە وا خەریکی بە دۆزەخکردنی تەواوەتی ژیانی عێراقییەکانیشن، لە خۆیان پرسی: ئەمانە لە کوێوە هاتن و ئێمە بۆ وامان بەسەر هات، لە بری ئەوەی بپرسن: ئەمە چ هەناوێکە ئەم هەموو دیکتاتۆرەی لە خۆیدا حەشار داوە و ئێمە بۆ ئەمانەمان دروست کرد؟ کەس نەبوو وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە و تەنیا وەک نیشانەیەکی سەرسوڕمان لێیان دەڕوانی، چونکە جەماوەر لە بەرپرسیارێتی هەڵدێت، نایەوێت هەقیقەت وەک ئەوەی هەیە ببینێت.

جەماوەر کارگەیەکی مەزنە کە ئیشی بەرهەمهێنانی زۆرترین دیکتاتۆری بچووکە، ستەم و ملکەچی لە بیرکردنەوەی جەماوەردا بەشێکن لە دیسپلین و ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگرتن لە هەڵوەشاندنەوە و تێکچوونی یەکانگیرییە کۆمەڵایەتییەکە، بۆیە کاتێک دیکتاتۆرە بچووکەکان سەر هەڵدەدەن جەماوەر سەرسام دەبن پێیان و ڕکابەری دەخەنە نێوانیانەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە دەرئەنجامی ڕکابەرییەکە دواجار بە سوودی یەکێکیان دەشکێتەوە و دەبێتە دیکتاتۆری مەزن. ڕێز و پەسن و گیانفیداییی جەماوەر دیکتاتۆری مەزن دەگۆڕێت بۆ کەسێکی ستەمکار و خوێنڕێژ کە تەنانەت سڵ لە خودی جەماوەرەکەیشی نەکاتەوە. جەماوەر کە دەبینێت دیکتاتۆری مەزن گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی مەترسیدارانەی خۆی، ئیدی دەکەوێتە دنەدانی دیکتاتۆرە بچووکەکانی دی بۆ جێگرتنەوەی دیکتاتۆری مەزن. ئا بەم جۆرە جەماوەر هەم دەبێتە لەنێوبەری ستەمکار و هەمیش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ستەم، هەم دەبێتە دژبەرێکی دیکتاتۆر و هەمیش لە هەناوی خۆیدا دەیان دیکتاتۆری دی چێ دەکات. هەرچەندە ئەم یارییەی کە جەماوەر دەیکات یارییەکی ژیرانە نییە، بەڵام داینەمۆی زۆرێک لە گۆڕانکارییەکانی نێو مێژووە. زۆرێک لە ڕووداوە سیاسییە گرنگەکان، زۆرێک لە شۆڕش و ڕاپەڕین و کودەتا گەورەکان زادەی ئەم بیرکردنەوە نالۆژیکییانەی جەماوەرن. کێ دەتوانێت سنوورێک بۆ ئەم بیرکردنەوە نالۆژیکییانەی جەماوەر دابنێت؟ وەڵامێکی سەنگین و لۆژیکی دەبێت گەر بڵێین مرۆڤێلی خوێندەوار و بەئاگا و دژ بە ستەم، بەڵام داخۆ ئەم وەڵامە لۆژیکییە لە کوێدا کاری پێ دەکرێت؟! مێژوو لە گێڕانەوەکانی خۆیدا ئەوەمان بۆ یەکلا دەکاتەوە کە ئەم وەڵامە تەنیا وەڵامێکی جوانی لۆژیکییە و چ کارێکی بەسەر گۆڕانکارییە گرنگەکانی نێو مێژووی مرۆڤایەتییەوە نییە. بزوێنەر لە هێزە ناعەقڵانی و نالۆژیکییەکاندا زیاتر کارایە وەک لە لای هێزە لۆژیکی و عەقڵانییەکان. ئەمە وتە دروستەکەیە، هەرچەندە کەمێک ڕەشبینانەیە: (ستەم  لە هەناوی جەماوەرەوە دێتە دەر!) بەڵام ئەمە بەو ڕادەیەش جێی نائومێدی نییە، چونکە لە ناواخنیدا هەواڵێکی خۆشی پێیە، بۆ چەند چرکەیەک با بیر لەو  ڕاستییە سەرنجڕاکێشە بکەینەوە، ڕاستییەک کە پێمان دەڵێت دژایەتیکردنی ستەمیش گڕێکە هەر لە هەناوی جەماوەرەوە دێتە دەر، هەروەک چۆن بەشی هەرە زۆری گۆڕانکارییەکانی مێژوویش لەم پارادۆکسە سەیرەوە دروست بوون.

The post ستەم لە هەناوی جەماوەرە appeared first on ژنەفتن.

بەدەستهێنانی شکۆ و هێز لە ڕێی زانینەوە
لە ڕۆژی ٢٤ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ فیلمێکی ئەمریکی بە ناونیشانی (مامۆستای خراپBad Teacher ) لە سینەماکان پەخش کرا. ئەم فیلمە بە شێوازێکی کۆمیدی ڕەش و سەرنجڕاکێش بەسەرهاتی مامۆستایەکی تەنبەڵ و هیچ لەبارا نەبووی دەگێڕایەوە کە ڕقی لە خوێندن و کتێب بوو، تەنێ لە پێناوی مووچەکەیدا ڕووی دەکردە قوتابخانەکەی. فیلمەکەی “جەیک کەسدانJake Kasdan ” هەرچەندە بینەرێکی باش و داهاتێکی زۆری هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا زۆری پێنەچوو لەلایەن ناوەندە ئەکادیمییە کلاسیکییەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە، چونکێ پێیان وابوو ئەم فیلمە لێدانە لە شکۆی مامۆستا و هەوڵێکە بۆ نەهێشتنی ئەو ڕێزەی کە دەبێت لەنێوان مامۆستا و قوتابیدا هەبێت. لە ڕاستیدا هەوڵی ئەو ناوەندە ئەکادیمییانە بۆ بە خراپ دانانی فیلمەکە، جێی هەڵوەستەیەکی قووڵە. بە تایبەتی لە هەوڵیاندا بۆ شاردنەوەی بەشێک لەو هەقیقەتەی کە لە مامۆستادا خۆی بەیان دەکا و سیستەمی پەروەردە و فێرکردن وای بە باش دەزانێت ئەو هەقیقەتە هەر بە شاراوەیی بمێنێتەوە و کەس دەستی بۆ نەبات، چونکە ئەم ناڕوونییە؛ ئەم بە شاردراوەیی هێشتنەوەیەی هەقیقەت؛ ئەم ڕاگرتنەی شکۆی مامۆستا؛ دەبێتە هۆی ئەوەی کە هێزێک بداتە کەسێتییەکەی و بیباتە ئاستێکی سەرووتر و دواجاریش گوێڕایەڵی و ڕێزی قوتابیەکانی لێ بکەوێتەوە.

پۆستەری فیلمی “مامۆستای خراپ” ٢٠١١ دەرهێنانی جەیک کەسدان

ڕوونە کە لەنێوان هێز و شکۆداریدا پەیوەندییەکی توندوتۆڵ هەیە، بەڵام بۆچی دەبێت بۆ بەدەستخستنی هێز و شکۆداری پێویستمان بە بڕێک لە شاراوەیی هەبێت؟ ئایا پیشاندان و خستنەڕووی وێنای مامۆستا وەک ئەوەی کە هەیە دەبێته هۆی نەمانی ئەم دووە؟ زۆرینەی قوتابخانە و ڕێبازە پەروەردەیییە کۆنەکان بە تەواوی لەوەدا کۆکن کە نابێت مامۆستا لە دیدی قوتابییەوە وەک هەر مرۆڤێکی تری ئاسایی ببینرێت. هەمیشە دەبێت بڕێک لە شاراوەیی، هەندێک لایەنی ناڕوون و شاراوە و کەمێک تاریکایی لە مامۆستادا  هەبێت تاکوو وا لە قوتابی بکات ڕێزی لێ بگرێت و گوێڕایەڵی بێت! خۆ ئەگەر مامۆستایەک ویستی بەوپەڕی سادەیییەوە هەقیقەتی کەسێتیی خۆی بە قوتابییەکانی پیشان بدات، ئەوا با دڵنیابێتەوە لەوەی کە شکۆی خۆی لەدەست داوە، لەدەستدانی شکۆیش واتا لەدەستدانی هێزێک کە پێشمەرجی بوون بە مامۆستایەکی سەرکەوتووە! ئەم تێڕوانینە تەقلیدی و کلاسیکییە بۆ مامۆستا بە هەموو شێوازێک دژی سادەیییە، دژی هاوڕێیەتی نێوان مامۆستا و قوتابییە، دژی هەر جۆرە لێکنزیکبوونەوە و تەبابوونێکه لە نێوانیاندا، ئاخر ئەو ئەمانە بە کەمایەسی دەبینێ و لەو بڕوایەدایە وەک پەڵەیەکی پیس وان و مامۆستا لەکەدار دەکەن و شکۆی لێ دەسەننەوە، بۆیە بە لایەوە گرنگە مامۆستا بەردەوام لە دۆڵێکدا بێت و قوتابیش لە دۆڵێکی تر و دەسەڵاتێکی وای بدرێتێ کە کەس زاتی ئەوە نەکا قسە لە قسەیدا بکات.

دوای چەندین سەدە لە درێژبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئەم ڕوانینە تەقلیدی و کلاسیکییە، ئایا هیچ جێگرەوەیەکی ئەم ڕوانینە نەخراونەتە ڕوو؟ لە ڕاستیدا ڕۆژئاوا کە ناوەندی ژیاری ئەمڕۆی جیهانە، بە زۆر شێوازی جیا هەوڵیداوە جێگرەوە بدۆزێتەوە و لەمەشدا تا ئاستێکی باش توانیویەتی هەنگاوی گەورە و کاریگەر بنێت و خۆی لەو میکانیزمە کۆنانەی کە پێشتر بۆ پەروەردە و فێرکردن بەکاری دەهێنان ڕزگار بکات و لەبری وان میکانیزمێلی چێتر و مرۆڤانەتر بێنێتە ئاراوە. یەکێک لە دەگمەنترین ئەو هەوڵانەی کە لەم بوارەدا دراون و سیستەمی پەروەردە و فێرکردن و شێوازی پەیوەندیی نێوان قوتابی و مامۆستای بەتەواوی لە ڕۆژئاوا گۆڕی؛ هەوڵەکەی “ڕودۆڵف دریکۆرز- Rudolf Dreikurs” بوو. دریکۆرز کە دەروونناس و زانایەکی بە ڕەچەڵەک نەمساوی بوو، زۆرترین جەختی لەسەر چێکردنی پەیوەندییەکی هاوڕێیانە لەنێوان مامۆستا و قوتابیدا دەکردەوە، کە بە بڕوای ئەو بە پلەی یەک ئەرکی مامۆستایە یەکەمین هەنگاوەکان بۆ دروستبوونی پەیوەندییەکی لەو جۆرە بهاوێت، بۆ ئەمەش داوا دەکات مامۆستا ڕۆڵی دەروونناسێک بگێڕێت و لە هۆکار و پاڵنەری پشت هەڵسوکەوتی قوتابییەکانی خۆی تێبگات؛ دەبێت مامۆستا بزانێت قوتابییەکانی کەسانێکن پێویستیان بە یارمەتیی ئەوه، پێویستیان بەوەیە کە وانەکانیان لە لا خۆشەویست بکرێت و ئەو ترسەی کە لە هەمبەر پرۆسەی خوێندن هەیانە بیڕەوێنێتەوە، نەک خۆی ببێتە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانی ترسی زیاتر و ڕقلێبوونەوە و هەڵسوکەوتی نەشیاوی تر. لە دیدی دریکۆرزەوە بەشێکی زۆری کێشەکان لە پۆلدا ڕوو دەدەن، هەر بۆیە بەشی هەرە زۆری کتێبەکانی دریکۆرز تایبەتن بە چۆنێتیی مامەڵەی مامۆستا لەگەڵ قوتابییەکانی لەنێو پۆلدا. پۆل بە لای درێکۆرزەوە گرنگترین شوێنێکە بۆ چێکردنی قوتابییەکی هوشیار و سوودمەند ئەگەر مامۆستایەکی باشی هەبێت، بە پێچەوانەشەوە لەوانەیە پۆل بۆ قوتابی ببێتە شوێنێک بۆ داڕمانی کەسێتی و سەرلێشێواویی و شکست، ئەگەر مامۆستایەکی خراپ بەڕێوەی ببات. لەم شێوازی دریکۆرزدا شکۆی مامۆستا دیسانەوە لە ڕێی هێزەوە بەدەست دێت، بەڵام نەک هێزێک لە ڕێی هەڕەشە و لێدان و سزای توندەوە؛ بەڵکوو هێزێکی نەرم. هێزێک کە لە ڕێی هەڵسوکەوتی جوان و ڕەوتاری مرۆیانە و ژیرێتییەوە خۆی بەسەر قوتابیدا دەسەپێنێت و قوتابی ناچار بەوە دەبێت کە بە پاڵنەرێکی خۆویستانەوە بەرەو ڕووی مامۆستاکەی بچێت و خۆشی بوێت و لێوەی فێر بێت.

ڕودۆڵف دریکورز (١٨٩٧-١٩٧٢) مامۆستا و سایکۆلۆژیستی نەمساوی

ئێمە دەزانین بۆ ئەوەی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بە ڕێکاری ئاسایییانەی خۆیاندا بڕۆن و سوودمەند و بەبڕشت بن بۆ هەمووان، ئەوا ناچارین شکۆیەکی بەرز ببەخشینە مامۆستا و هێزی ئەوەی بدەینێ کە قوتابییەکانی گوێڕایەڵ و ملکەچی بن. بەڵام نەک بە پشت بەستن بە تێڕوانینە کلاسیکییەکان بۆ پەروەردە و فێرکردن، کە زۆر جار قوتابی دەکەنە کەسێکی خراپەکار و تاوانکار و مامۆستایش وەک ئیزرائیلێک کە کەس نەتوانێت قسە لە قسەیدا بکات، بەڵکوو لە ڕێی ئافراندنی وێناکردن و ڕوانینێکی نوێوە بۆ شکۆ و هێز. دەبێت مامۆستا فێری ئەوە بکرێت کە شکۆ تەنیا لە ڕێی هێزی نەرمەوە بەدەست دێت و ناکرێت ئەو وردە دەسەڵاتانەی کە پێی دراوە بە خراپ بەکار بهێنێت و ببێتە ڕکابەری قوتابی، ناکرێت خۆسەپاندن و هەڕەشە و تۆقاندن ئامڕازێک بن بەدەستی مامۆستاوە بۆ سەرکوتکردنی قوتابی و بەدەستهێنانی شکۆ و هێز بۆ خودی خۆی.

زانین وەک هێزێکی نەرم

کاتێک مامۆستایەک دەچێتە پۆلەوە، پێویستە هەڵگری دوو جۆری زانین بێت. زانینێکیان بریتی بێت لەو زانیاری و زانستەی کە پێیەتی و لە ڕێی شێوازە گونجاوەکانی وانە گوتنەوەوە پێویستە بیگەیەنێتە قوتابی.

ئەم زانینە دەبێت پڕ بێت و بەردەوام نوێکاری تێدا بکرێت و ئیزافەی بخرێتە سەر، دەبێت شێوازی گەیاندنی ئەم زانینە دوور بێت لە شێوازی ئەزبەرکردنانە و ڕەدووکەوتنی کوێرانەی زانیارییەکان، لە بری ئەوە هانی قوتابی بدرێت بۆ بیرکردنەوە و شیکاری و هەڵێنجاندن، دەبێت ئامانجی زانین دروستکردنی مرۆڤێکی هوشیار و بیرکەرەوە بێت، نەک مرۆڤێکی لاساییکەرەوە و بوێژ. خۆ ئەگەر مامۆستایەک لە توانایدا بوو ئەم جۆرە زانینە بە باشی بگەیەنێت، هێشتاش ناتوانرێت بە مامۆستایەکی باش و لێهاتوو دابنرێت تاوەکوو زانینێکی دیکەی لەگەڵدا نەبێت. جۆری دووهەمی زانین بۆ مامۆستا و قوتابی گرنگترین بەشی پرۆسەکەیە، زانینی دووهەم زانینێکە پشت بە هوشیاری و تواناییی مامۆستاکە دەبەستێت و تێیدا مامۆستا هاوشێوەی دەروونشیکارێک خوێندنەوە بۆ قوتابییەکانی دەکات و لە ژینگە و دۆخی دەروونییان دەکۆڵێتەوە و یەک بە یەکیان دەناسێت. لێرەدا مامۆستا تەنها بەوەوە ناوەستێت کە زانیاری ببەخشێتە قوتابییەکانی و بیانکاتە مرۆی بەرپرسیار و بیرکەرەوە، بەڵکوو دەچێتە ناخی قوتابییەکانییەوە و دەبێتە هاوبەشێکی گرنگی ژیانیان. دەزانێت کێشەکانیان چییە و هەوڵ دەدات بەزوویی بۆیان چارە بکات؛ وا ناکات قوتابییەکانی لێی بترسن و سڵی لێ بکەنەوە؛ چونکە ئاگاداری چۆنێتیی بیرکردنەوە و ژینگە و بارودۆخی مرۆیییانەی قوتابییەکەیەتی و پێشتر هاوسۆزی بۆ نیشانداوە، بۆیە هەرگیز ڕێگە بە خۆی نادات ستەم و نادادی بەرامبەر قوتابییەکەی ئەنجام بدات. خۆ ئەگەر قوتابییەکەی لاسار بوو، ئەوا پەنا دەباتە بەر ڕێسا مرۆیییەکانی خۆی پێش پەنابردن بۆ ڕێسا و یاسا دانراوەکان. سزا لای ئەم مامۆستایە ئەوە نییە کە قوتابییەکانی دەرنەچوێنێت یاخود لە خوێندن دووریان خاتەوە، چونکە ئەو دەزانێت پێش هەموو شت ئەمە سزادانی خۆیەتی کە نەیتوانیوە وا لەو قوتابییەی بکات لاساری نەنوێنێت و ببێتە کەسێکی بێزیان، بەڵکوو ئەو دەبێتە ڕێنوێنیکار و وەک دڵسۆزێک هەوڵی چاککردنی ئەو دۆخە دەدات کە بە سەریدا هاتووە. کە لەمەشدا سەرکەوت، ئیدی دەبێتە کەسێکی بە شکۆ و ڕێزلێگیراو، کەسێک کە توانیویەتی لە ڕێی زانینەوە کۆنترۆڵی قوتابییەکانی بکات و ئامانجە پەروردەیی و زانستییەکانی خۆیشی بپێکێت.

چی لە قوتابییە خراپەکان بکەین؟

تا ئێستا هەموو قسەکانمان ئاڕاستەی مامۆستا کراون، ئایا ئەمە نیشانەی ئەوەیه کە تەنها ئەرکەکەمان خستووەتە سەر مامۆستا و ئیدی قوتابی هیچ ئەرکێکی لەسەر شان نییە و بەشێک نییە لە کێشەکان؟ ئایا ئەگەر قوتابییەک خراپ بێت مانای وایە مامۆستاکەی خراپە؟ ئەوەی تا ئێستا لێی دڵنیاین، ئەوەیە کە مرۆڤ بە کۆرپەیی تۆپەڵەیەکی نەشێلێنراوی پاکژە و خاڵییە لە خراپەکاری، لێ خێزان و ژینگەی کۆمەڵایەتی دوای ماوەیەکی کەم لە هاتنە دونیای منداڵ دەست دەکەن بە شێلانی ئەو تۆپەڵە خۆنەگرتووە و چۆنیان بوێت ئاوها ئاڕاستەی دەکەن. بەداخەوە دەبێت دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە هێندێک کەس هێندە بە خراپی دەشێلرێن کە نەتوانن چیدی بێنەوە باری ئاسایی و سروشتە پاکژەکەی خۆیان، لە بری ئەوە دەبنە خودان کەسێتییەکی شێواو و لەرزۆک و بێبەرهەم، کەسێتییەک کە زۆر بەزوویی دەبێتە بارێکی قورس و دەخرێتە کۆڵی کۆمەڵگەوە. لە دۆخێکی وەهادا کەسێک کە ژینگە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکەی بەرەو بەدکاری و لەرزۆکی کەسایەتی ئاڕاستەی کردبێت، ناتوانێت ببێتە قوتابییەکی باش و فێرخوازێکی سەنگین و بە هیچ جۆرێکیش ڕێز بۆ مامۆستا دانانێت، بەمەش ئەرکی مامۆستا هێندەی تر قورس دەکات. مامۆستای لێهاتوو لە کاتی مامەڵەکردندا لەگەڵ ئەم جۆرە قوتابییەدا، هەوڵ دەدات بە کەمترین زیان و بەوپەڕی لێزانییەوە خۆی و قوتابییەکانی دیکەش لە مەترسییەکانی ڕزگار بکات، ڕەنگیشە نەتوانێت لەمەدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام بە دڵنیایییەوە دەتوانێت لە ڕادەی مەترسییەکەی کەم بکاتەوە. ڕاستە ئەم جۆرە لە مرۆڤ کە هەرگیز ناتوانێت ببێتە قوتابی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر پرۆسەی خوێندن و فێرکاری، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەوە خودی کۆمەڵگە و خێزانن ئەم مەترسییە چێ دەکەن، بۆیە ئەرکیشە لەسەریان بەرپرسیارێتیی ئەم کارەیان بگرنە ئەستۆ و هەوڵی چارەکردنی بدەن. لەگەڵ ئەو گوزارەیەدا تەبا نابین کە پێی وایە: (قوتابیی خراپ بوونی نییە، تەنها مامۆستای خراپ بوونی هەیە)، هەرچەندە هێندێک جار لەوانەیە لە ڕقەوە ئەم گوزارەیه دەرببڕدرێت، یانژی ڕەنگبێ هاوشێوەی فیلمەکەی “ڕانی موکەرجی- Rani Mukherjee” لەپێناو پەیامێکی پەروەردەییدا بیرۆکەیەکی وەها بخرێتە ڕۆژەڤەوە! لێ هەر کام لەمانە بێت هێشتاش کەم و کورتییەک دەمێنێتەوە و پێویستی بە دیراسەتکردنە. لەم کەم و کورتیەدا ڕاستییەک شاردراوەتەوە، ڕاستی ئەوەی کە قوتابیی خراپ بەرهەمی ژینگەکەیەتی، بەرهەمی کۆمەڵگە و لەوانەشە بەرهەمی مامۆستایەکی خراپ بێت!

لێرەدا دەشێت بپرسین: ئێمە چۆن بتوانین قوتابییەکی خراپ کە لەوە خراوە ببێتە قوتابی، بهێنینەوە نێو ژیان؟ گەر پەروەردە و فێرکردن یانژی مامۆستا و سیستەمی خوێندن لە توانایاندا نەبێت قوتابییەکی خراپ بگۆڕن و پەیوەستی بکەن بە خوێندنەوە، ئەوا خۆ دەتوانن نەیتارێنن لە ژیان و بێبەشی نەکەن لە ئەزموونکردنی ژیانێکی شایستە، ئەگەرچی دووریش بێت لە خوێندن. دەبێت ئەو ڕاستییە زۆر بە ڕوونی بەدیار بخرێت کە ژیان بەبێ هەبوونی بڕوانامەش هەر شیاوی چێژلێوەرگرتن و تیاژیانە؛ ژیان لە دەرەوەی زانکۆ و قوتابخانەش هەر خودی ژیانە. ئەو پەروەردەیەی کە لە کۆمەڵگە و خێزاندا کارایە، دەبێت بایی ئەوە گۆڕانکاری تیا بکرێت کە نەوەکانی خۆی ئاشتکاتەوە لەگەڵ شێوازەکانی دیکەی ژیان و بتەنێ لە بڕوانامەدا نەگیرسێتەوە. ئەمە بەرگریکردن نییە لە نەخوێندەواری و شێوازە ئاست نزمەکانی ژیان، بەڵکوو داخوازییەکە بۆ پێدانی مافی ژیان بە هەموو کەسێک، بەو مەرجەی کەسێکی بەرپرسیار و پەیوەست بێت بە مافی ئەوانی دیکەوە بۆ ژیان و بزانێت ئەوانی دیکەش وەکو ئەو مافی ئەزموونکردنی ژیانیان هەیە بەو ڕێگایەی کە خۆیان هەڵیانبژاردووە. (ڕێزگرتن لەوی دی و دەست نەبردن بۆ ئازادییەکانی ئەوی دی و مافی ژیان) شاڕێی ڕزگاربوونی هەمووانە لە دەستی هەمووان، شاڕێی ڕزگاربوونی قوتابیی خراپ و ئاڕاستەکردنێتی بەرەو ژیانێکی باشتر.

کە باسمان لە مامۆستا کرد باسمان لەوەش کرد کە ئەوەی مامۆستا دەیەوێت شکۆداری و هێزە، بەڵام داخۆ ئەوەی قوتابیش دەیەوێت بەدەستهێنانی هەمان شت نییە؟ بەو پێیەی کە بەدەستهێنانی شکۆداری و هێز خواستێکی تەواو مرۆیییە، ئەوا ناکرێت خۆمان لەوە نەبان بکەین کە قوتابیش دەکەوێتە نێو چوارچێوەی هەمان خواستەوە. شکۆداری و هێز شتێکن کە دەشێت لای هەمووان بەردەست بن، بەو مەرجەی کە بزانن چۆن و لە کوێدا بەدەستی دەهێنن، وەگەرنا دەبێتە هۆکاری تیاچوون و سەرلێشێوان. وەک چۆن مامۆستایەک دەتوانێت لە ڕێی زانینەوە (هەڵبەت زانین بە هەردوو جۆرەکەیەوە) شکۆ و هێز بەدەست بهێنێت، ئاوهایش قوتابیش دەتوانێت لە ڕێی فێربوون و ناسینی تەواوەتی مامۆستا و وەرگرتنی زانیارییەکانییەوە هەمان شت بەدەست بهێنێت، یاخود لە ڕێی خۆسەلماندنییەوە لە بوارێک لە بوارەکانی ژیاندا هێز و شکۆمەندی بەدەست بهێنێت. دەشێت قوتابییەکی خراپ (هەڵبەت خراپ بە واتا پەروەردەیی و فێرکارییەکەی) کە توانای خۆگونجاندنی نییە لەگەڵ ژینگەی قوتابخانە و خوێندندا، وای لێ بکرێت لە دەرەوەی قوتابخانەش ببێتە خاوەنی زانین، زانینێک کە دەستگیرۆیی بکات لە بەڕێوەبردنی ژیانی خۆیدا و نەهێڵێت بەرەو داڕمانی کەسێتی هەنگاو بنێت و ببێتە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگە.

تێبینی/ واژەکانی وەک: ” مامۆستای خراپ” و “قوتابیی خراپ” لێرەدا بەو مانایە بەکار نەهاتوون کە خودی ئەو کەسانە لە ژیاندا خراپەکار بن، بەڵکوو بەو مانایە بەکارهاتووە کە ئەم کەسانە دەرهەق بە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن؛ دەرهەق بەو ئەرکەی خراوەتە ئەستۆیان و دەبێت بە باشی جێبەجێی بکەن، کەمتەرخەم و تەنبەڵن. کە ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مامۆستا و قوتابی بەرەو ئاڵۆزبوون و تێکچوونی زیاتر ببات و زیان بە کۆی پرۆسەی خوێندن و فێرکاریش بگەیەنێت. گرنگە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن هەم مامۆستا و هەمیش قوتابی وا ڕابهێنێت کە لە سەر هەردوو بنەمای ڕێز و زانین، شکۆداری و هێز بۆ یەکدی بگەڕێننەوە، نەک بیانکات بە دوژمنی یەکتری و ڕێسای ئاغا و کۆیلەمان وەبیر بێنێتەوە.

The post بەدەستهێنانی شکۆ و هێز لە ڕێی زانینەوە appeared first on ژنەفتن.