مەسعود خورشید سابیر, Author at ژنەفتن

دەروونزانیی بوونخوازانەی ژان پۆل سارتەر لە هەمبەر فرۆیددا
سەرەتایەکانی سەرهەڵدانی زانستی دەروونزانی لە سەدەی نۆزدەیەمدا پێویستە خۆی بە قەرزاری نەخۆشیی (هیستریا – Hysteria) بزانێت. ئەم نەخۆشییە لە سەدەیەی نۆزدەیەمدا کۆمەلێک پزیشکی سەرقالی خۆی کردبوو، کە بەتەواوی لە چارەسەرکردنیدا بێ دەسەڵات مابوونەوە. نەخۆشێک کە شەو دەخەوت و دەستی ڕاستی بە تەواوی سڕ دەبوو و لە شەوی داهاتوودا ئەم سڕییە بۆ دەستی چەپی دەگوازرایەوە، یان لە شەوێکدا توانای قسەکردن یان گوێگرتنی نەخۆشەکە بە تەواوی نەدەما و شەوی پاشتر چاک دەبوویەوە، زانستی پزیشکی لەهەمبەر چارەسەریدا، بە چۆکدا هێنابوو. نەخۆشێک کە لە پرێکدا بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی ڕەق یان وشک دەبوو و وەک ئیفلیجێک دەردەکەوت و پاش ماوەیەک چاک دەبوویەوە و دیسان بۆ شوێنێکی تری جەستەی دەگوازرایەوە، هەندێک پزیشکی خستە ئەو گومانەی کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە بە فێڵ و فریوی هەندێک کەسی بزانن کە توانای ئیشکردنیان نییە و خۆیان لە بەرپرسیارەتییە کۆمەڵایەتییەکاندا دەدزنەوە.[1]

ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسووفی فەڕەنسی

لە ناو وڵاتە ئەورووپییەکاندا وڵاتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە هەمبەر چارەسەری ئەم نەخۆشییەدا، بیر و بۆچوونی جیاوازیان هەبوو و پزیشکەکان لە دوو بەرەی جیاوازدا بوون. پزیشکە ئەڵمانییەکان نەخۆشی هیستریایان بە جۆرێک لە فێل و فریوی مرۆڤەکان دەزانی بە مەبەستی هەڵاتن لە ئەرکە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەڵام بە پێچەوانەوە لە وڵاتی فەڕەنسا بە جۆرێک نەخۆشی هەژمار دەکرا و بەدوای هۆکارەکانی دەگەڕان. پزیشکە فەڕەنسییەکان بە وێنەگرتنی جەستە و تۆمارکردنی هێما و نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە زۆر بە وردی چاودێریی نەخۆشەکانیان دەکرد و بەدوای هۆکارێکی لۆژیکی بۆ ئەم نەخۆشییە دەگەڕان. لە نێوان پزیشکە فەڕنسییەکاندا (ژان مارتین کارۆت- Jean-Martin Charcot) زۆر بە چڕی و لە ڕێگەی توێژینەوەوە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری ئەم نەخۆشییەی دەدا. ژان مارتین ئەگەرچی بە درێژاییی ژیانیدا وەک پزیشکێک نەیتوانی چارەسەری نەخۆشی هیستریا بدۆزێتەوە یان هۆکارەکانی بزانێت بەڵام، لە سەرخستنی زانستی دەروونزانیدا ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێرێت. چونکو هەر لەم سەردەمەیە کە (زیگمۆند فرۆید) بە هۆی زیرەکی و لێهاتووییەوە، بوورسییەیەکی خوێندن لە بواری پزیشکی وەردەگرێت و ڕوو لە وڵاتی فەڕەنسا دەکات و لەم ڕێگەیەوە لەگەڵ ژان مارتینی مامۆستای ئاشنا دەبێت. فرۆید لە یەکەمین رۆژی خوێندنیدا تووشی مەرگی یەکێک لە نەخۆشەکانی ژان مارتین دەبێت کە هەڵگری هیستریایە. ژان مارتین مێشکی ئەم نەخۆشە لە کاسەی سەری دەردەهێنێت و وەک ئەرکێک فرۆید ڕادەسپیرێت کە بە توێژینەوەیەک ئەو بەشەی مێشکی دیاری بکات کە ئازاری پێگەیشتووە یان لە رواڵەتی ئاساییی خۆی لایداوە. فرۆید پاش تاوتوێکردن و پشکنینی وردی مێشکی ئەو نەخۆشە نەیتوانی هیچ جۆرە ئاماژە یان هێمایەک دەستنیشان بکات کە هۆکاری درووستبوونی نەخۆشی هیستریا بێت. واتا نە لە مێشک نە لە جەستەی نەخۆشەکاندا هیچ جۆرە نیشانەیەکی نائاسایی بەدی نەدەکرا کە دەرخەری ئەم نەخۆشییە بێت[2]. توێژینەوە بەردەوامەکانی فرۆید لەسەر نەخۆشی هیستریا و تەنانەت خەونی موگناتیسی فرۆید دەگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی کە شتێک لە دەرەوەی جەستەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵە و ڕەفتارەکانی مرۆڤدا هەیە، کە ئەویش جیهانی زەینە. تاوتوێکردنی جیهانی زەین و خەونەکانی مرۆڤ لە لایەن فرۆیدەوە، زانستێکی نوێی بە ناوی (دەروونزانی)[3] هێنایە کایەوە کە تا پێش ئەو سەردەمە بوونی نەبوو.

فرۆید لە پاش چەندین توێژینەوەی دوور و درێژ لەسەر جیهانی زەین کە بە نەخۆشیی هیستریا وەک بنچینە و پاڵنەرێک  دەستی پێ کرد، توانی جیهانی (نەست)مان بۆ کەشف بکات. دۆزینەوەی جیهانی نەست شۆڕشێک بوو کە گورزێکی کوشندەی لە تێورییە ئۆرگانیکەکانی پێش خۆیدا و زۆربەیانی پوچ کردەوە و بەم شێوەیە زانستی دەروونزانیی فرۆید شوێنیانی گرتەوە. فرۆید زەینی مرۆڤی بۆ دوو بەشی (هەست – وشیار) و (نەست- ناوشیار) دابەش کرد. هەستی مرۆڤ ئەو بەشەیە کە بەتەواوی لە ژێر رکێفی مرۆڤدایە و خۆی لێی بەرپرسیارە، بەڵام نەست بە پێچەوانەی هەستەوە بەشێکی گەورەی زەینی داگیر کردووە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جووڵە و رەفتارەکانی مرۆڤدا هەیە. فرۆید بە داهێنانی کۆمەڵێک چەمکی وەک (نیهاد) و (من) و (منی باڵا)[4] هتد… سەلماندی کە ڕابردووی مرۆڤ کاریگەری لەسەر ئێستایدا هەیە. نەستی مرۆڤ ئەو بەشە تاریک و شاراوەیەیە کە بە سەرچاوەی رەفتارەکانی مرۆڤ هەژمار دەکرێت. واتا مرۆڤ تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەریی نەستیدایە و جووڵە و کردارەکانی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا نییە. مرۆڤ هیچ نییە جگە لە بیرەوەرییەکانی  و ئێستای من کۆی ڕابردووی منە. کەواتە بە پشکنین و چاودێریی زەینی مرۆڤ دەکرێت، زۆرشت لەبارەیەوە بزانین. فرۆید پێی وایە، غەریزە سەرکوتکراوەکانی مرۆڤ، وەک گرێیەک لە شێوەی هێما و ئاماژە و دڕکە و خەوندا دەردەکەون و بە درێژاییی پرۆسەی ژیاندا بە شێوەیەک لە شێوەکان خۆیان بەرجەستە دەکەنەوە و بەم شێوەیە ڕابردوو، ئێستای مرۆڤ دروست دەکات[5].

سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦-١٩٣٩) دەروونناس و فەیلەسوفی نەمسایی

کەشفی جیهانی (نەست) یان نائاگایی لەلایەن فرۆیدەوە، هەوڵێک بوو بۆ ناسین و جووڵە و ڕەفتارەکانی مرۆڤ کە ڕابردوو بە شێویەکی بەردەوام ڕۆڵی تێدا دەگێرێت. فرۆید پێی وابوو زۆرێک لە بڕیار و هەڵسوکەوتەکانی ئێمە لەو بەشانەی زەینمان سەرچاوە دەگرن کە خۆمان لێی بێ ئاگاین. سەرکوتکردنی غەریزە سێکسییەکان هەر لە تەمەنی منداڵیدا، دەرئەنجامێکی خراپی لەسەر داهاتووی کەسایەتیی ئێمەدا دەبێت. بە شێویەکی گشتی، فرۆید جیهانی ناوشیاری نەست کە بە بیرەوەری و ئارەزووە سەرکوتکراوەکان و خەون و سێکس دەورە دراوە، بە هۆکارێک دەزانێت کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕەفتارمان دروست دەکات. بەو واتایەی کە مرۆڤ بەشێکی زۆری هەڵسوکەوتەکانی لە ژێر ڕکێفی خۆیدا نییە و نەست پێمانی ئەنجام دەدات. بیر و بۆچوونەکانی فرۆید لە سەردەمی خۆیدا، سەرەتا بە سانایی لە لایەن کۆمەڵگاوە پەسەند نەدەکرا و بگرە زۆربەی جار لە لایەن نووسەرانیشەوە تووشی ڕەخنەی تووند دەبوویەوە. زۆرێک لەو باوەڕەدا بوون کە فرۆید لە کۆمەڵێک بابەتی وەکوو هەستی سێکسی لە سەردەمی منداڵیدا یان خودی سێکس وەک پاڵنەرێک لەسەر بڕیاردان و دیاریکردنی کردارەکانی مرۆڤ، زێدەڕۆیی کردووە.

لەناو ڕەخنەگرانی فرۆیددا، ژان پۆل سارتەری فەڕەنسی هەوڵ دەدات بە شێویەکی لۆژیکی بۆچوونەکاتی ڕەت بکاتەوە و بناغە و بنەمای نەستی فرۆید هەڵتەکێنێت. سارتەر دەڵێت ((بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە))[6]، واتا چیەتیی مرۆڤ دەکەوێتە دوای لەدایکبوونی. مرۆڤ سەرەتا لەدایک دەبێت. جگە لە گۆشت و دەمار و خوێن هیچی تر نییە. مرۆڤ لە رێگەی هەڵبژاردندا ماهییەت یان چیەتی بۆ خۆی دیاری دەکات. هیچ هێزێکی دەرەکی یان ناوەکی ناتوانێت بڕیار لە چیەتیی مرۆڤ بدات. سارتەر باوەڕی تەواوی بە ئازادی و هەڵبژاردن هەیە و پێی وایە مرۆڤ هەر لە سەرەتای لەدایکبوونیدا زەینی لە لاپەڕەیەکی سپی دەچێت و دواتر خۆی بەپێی هەڵبژاردن و ئازادیی خۆیەوە بیرەوەری تێدا تۆمار دەکات. بەو واتایەی کە هیچ هێزێکی ناوەکی یان دەرەکی ناتوانێت لەبڕی مرۆڤ بڕیار بدات. فەلسەفەی بوونخوازی سارتەر لەو شوێنە لە دژی نەستی فرۆید دەوەستێتەوە، کە پێی وایە نەست کاریگەری لەسەر کەسایەتیی مرۆڤ دەبێت، لە کاتێکدا سارتەر مرۆڤ بە کەسێکی ئازاد دەزانێت کە دواجار خۆی بریار دەدات.

سارتەر لە کتێبی بوون و نەبووندا[7] دەڵێت کاتێک ئێمە باس لە نەست یان بەشی نائاگایی زەینمان دەکەین، بەو واتایەیە کە ئەم نەستە دەناسین و ئاگاییمان لەسەری هەیە. کاتێک دەڵێین بەشێک بە ناوی نەست لە زەینماندا بوونی هەیە، هەر خۆی نیشانەی ناسین و ئاگاییی ئێمەیە لەسەری، کەواتە شتێک بە ناوی نەست یان نائاگایی بوونی نییە، ئەگینا هەستمان پێ نەدەکرد. بەم پێیە بێت جووڵە ڕەفتارەکانی ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە ژێر ڕکێفی نەستماندا نییە بەڵکوو لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ئێمەیە. من ئازادم لە هەڵبژاردندا کە کام رێگەیە هەڵبژێرم، نەست هیچ ڕۆڵێکی لەم بابەتەدا نییە. ئەمە مرۆڤە کە خۆی دواجار بڕیار دەدات. مرۆڤ پرۆسەیەکە بەردەوام بەرەو داهاتوو دەچێت و خۆی ئاکار و ڕەفتار و جووڵە و بڕیارەکانی دیاری دەکات. خۆم بڕیار دەدەم کە باش بم یان خراپ، نەک نەستێک لە دەرەوەی ئاگاییی مندا بڕیارم لەسەر بدات. سارتەر پێی وایە کە نەستی فرۆیدی بە شێوەیەکی ناچارەکی و بەبێ ویستی مرۆڤ، خۆی بەسەر زەیندا سەپاندووە و هەڵەیە گەر بڵێین هەر ئەوە کە جووڵە و ڕەفتارەکانمان دیاری دەکات. سارتەر ڕابردوو و ئێس[8]تا و داهاتووی مرۆڤ، وەک سێ بەشی سەربەخۆ لێیان ناڕوانێت بەڵکوو بە شێوەیەکی یەکگرتوو و یەکسان دەیانبینێت کە مرۆڤ تیدا، بەردەوام ڕوو لە داهاتوو دەڕوات. واتا مرۆڤ وەک پرۆسەیەک داهاتوو، دروستی دەکات. من لە داهاتوودا دەبمە ئەو شتەی کە ئێستا نیم. سارتەر دەڵێت، فرۆید بە تەواوی هەڵەیە کە مەبەستێتی مرۆڤ لە ڕێگەی ڕابردوو یان خەونەکانیدا، کەسایەتییەکەی کەشف بکات، بەڵکوو پێویستە لە ڕێگەی داهاتوو ئەو کارە بکات. دەروونزان پێویستە بزانێت کە مرۆڤ چۆن بیر لە داهاتوو دەکاتەوە، نەک لە ڕابردوویدا نوقم بێت. سارتەر باوەڕی بە دەروونزانییەک هەیە کە بوونخوازانە بێت[9]. واتا بوونێک کە بەردەوام ڕوو لە داهاتوو دەڕوات، نەک بە پێچەوانەوە لە ڕابردوو بڕوانێت. بوونێک کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە چیەتیی خۆی دیاری دەکات.

[1] صادقی، مجید (١٣٨١)، مفهوم هیستری، تهران، تازەهای علوم شناختی، سال٤، شمارەی ١.

[2] ناوی ئەو وتارەی کە فرۆید لە ئەنجامی توێژینەوەی مێشکی ئەو نەخۆشە پاش تاوتوێکردنیدا نوووسی:

A comparison between hysterical and organic symptomatology

[3] فروید، زیگموند (١٣٩٦)، شرحی کوتاە دربارە روانکاوی، حسین پایندە، مجلە ارغنون، شمارە ٢١.

[4] فروید، زیگموند (١٣٩٦)، ضمیر ناخودآگاە، شهریار وقفی پور، مجلە ارغنون، شمارە ٢١,

[5] بیات، حسین (١٣٩٠)، داستان نویسی جریال سیال ذهن، چاپ دووم، تهران، شرکت انتشارات علمی و فرهنگی.

[6] احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.

[7] ژان پۆل، سارتەر، بوون و نەبوون، وەرگێرانی د. محەمد کەمال، سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١١.

[9] بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەسەر دەروونزانی بوونخوازنە بڕوانە کتێبی:

سیوەیلی، ڕێبوار، حەمەساڵح، یوسف، حوسێن، محەمەد تەها (٢٠٢٣)، بەرەو دەروونزانی بوونخوازانە، کیەکەگارد و دەروونزانە بوونخوازەکان، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپی ناوەندی فێربوون.

The post دەروونزانیی بوونخوازانەی ژان پۆل سارتەر لە هەمبەر فرۆیددا appeared first on ژنەفتن.

تەکنیکی شەپۆلی هۆش لە چیرۆک و ڕۆماندا
یەکێک لە دەستکەوتەکانی چیرۆکنووسی سەرەتای سەدەی بیستەم، داهێنانی گۆشەنیگای (تاک گوتاری)ـیە. لە گۆشەنیگای کلاسیکدا چیرۆکەکان بە زۆری بە گێڕەرەوەی هەمووشتزان دەنووسران، بەڵام لە تاک گوتاریدا ئەم ڕێچکەیە تێک شکێنراو و زنجیرەی بیرەوەرییەکان بە شێوەیەکی سروشتی و بەبێ بەشداری نووسەر، ڕاستەوخۆ لە زەینی کارەکتەرەکانەوە سەرچاوەیان گرت. نووسەرە مۆدێرنەکان لەو باوەڕەدا بوون نووسینی چیرۆکێکی یەکگرتوو کە سەرەتا و ناوەند و خاڵی ترۆپک و کۆتایی هەبێت سەپاندنی ئادیایەکی زەینییە کە خۆی لە خۆیدا نە سەرەتای هەیە و نە کۆتایی. بە دەربڕینێکی تر وەسفی واقیع لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا کە بە کۆمەڵێک یاسای چیرۆکنووسی دەورە دراوە جگە لە نووسینی کۆمەڵێک واتای پێشبینیکراو هیچی تر نییە. بۆیە نووسەری مۆدێرن لە گێڕانەوەی چیرۆکێکی یەکگرتوو و واقیعێکی ڕەهادا کە هەمووان لەسەری کۆک بن دوور دەکەوێتەوە.

لەبارەی بەکارهێنانی چەمکی تەکنیکی شەپۆلی هۆش، یان تەنانەت خودی پێناسەکەشی لەنێوان نووسەر و لێکۆڵەڕاندا بیر و بۆچوونی جیاواز هەیە. بۆیە هەر نووسەرە و لە ڕوانگەی خۆی و بەپێی تێڕوانیینەکانی بۆ ئەم چەمکە، داهێنەری تەکنیکی شەپۆلی هۆشی دەستنیشان کردووە. (جێمز لافلین) نووسەرێکی وەک (دۆژاردان) بە داهێنەری ئەم چەمکە دەزانێت و (ئەلیزابێت درو) پێی وایە (دورتی ریچاردسۆن) بۆ یەکەمجار سوودی لەم چەمکە وەرگرتووە {1}.

پۆرترێتی دورتی ریچاردسۆن (١٨٧٣-١٩٥٧) ڕۆماننووسی ئینگلیزی

کاتێک کە باس لە دەرکەوتەیەکی نوێی تەکنیکێکی چیرۆکنووسی بە ناوی (شەپۆلی هۆش) دەکەین، ناکرێت بیرو بۆچوونەکانی سێ کەسایەتیی گەورەی بواری دەروونشیکاری، زیگمۆند فرۆید و کارلس گوستاو یۆنگ و ئالفرێد ئادلێر پشتگوێ بخەین. لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا بە هاتنەکایەوەی تیۆرییە دەروونشیکارییەکان و بەرجەستەکردنی هەست و نەست و گرێیە دەروونی و غەریزە سەرکوتکراوەکانی مرۆڤ، پرۆسەیەکی نوێی چیرۆکنووسیش دەستی پێ کرد و تەکنیکی شەپۆلی هۆشیش بە تەواوی لە هەناوی ئەم تیۆرییانەدا سەری هەڵدا. چیرۆکنووسەکان بە کەوتنە ژێر کاریگەریی ئەم ڕەوتە دەروونشیکارییانەدا، سەرنجی خۆیان زیاتر بۆ دزەکردن بە ناو زەینی مرۆڤ و خستنەڕووی دۆخە دەروونییەکانی کارەکتەری چیرۆکەکانیان تەرخان کرد. زیگمۆند فرۆید بەر لە هەمووان، بە خستنە بەرباسی کۆمەڵێک چەمکی وەک هەست و نەست و گرێی ئۆدیپ، سەرنجی زۆربەی نووسەر و هونەرمەندانی پەلکێش کرد. بەپێی تیۆرییەکانی ئەم دەروونشیکارە، زەینی مرۆڤ خاوەنی سروشتێکی چەندلایەنەیە و ڕابردوو بە شێوەیەکی بەردەوام کاریگەری لەسەر پەرچەکردارەکانی ئێمە دروست دەکات. لەم ڕووەوە بە هەڵکۆڵینی زەینی مرۆڤەکان دەتوانین هەمووو شتێک لە بارەی چۆنیەتیی ڕۆڵ و جووڵەی هاوکاتی چەندلایەنەی زەین و ئەو تێڕوانینەی کە کات بە بەشێک لە پرۆسەیەکی بەردەوام نەک لێک جودا، هەژمار دەکات، بزانین. هەر بۆیە نووسەرەکان لەبریی ئەوەی چوارچێوەیەکی دەرەکی گێڕانەوە لەسەر بنەمای ڕێکخراوی کات بەدەستەوە بدەن، کەوتنە قوڵبوونەوە لە زەینی کارەکتەرەکان تا لەم ڕێگەیەوە، بەسەرهاتەکانیان بگێڕنەوە. فرۆید پێی وایە، غەریزە سەرکوتکراوەکانی مرۆڤ، وەک گرێیەک لە شێوەی هێما و ئاماژە و دڕکە و خەوندا دەردەکەون و بە درێژاییی پرۆسەی ژیاندا بە شێوەیەک لە شێوەکان خۆیان بەرجەستە دەکەنەوە و بەم شێوەیە ڕابردوو، ئێستای مرۆڤ دروست دەکات. {2}

(کارل گوستاو یۆنگ)یش بە هەمان شێوەی فرۆید پێی وایە لە ڕێگەی شیکاری نەستەوە دەتوانین بۆ ناخ و زەینی مرۆڤ دزە بکەین و لەم ڕێگەیەوە کردار و هەڵویستەکانی بە شێوەیەکی ورد شیتەڵ بکەین. بەپێی بۆچوونەکانی یۆنگ نەستی مرۆڤ لە دوو بەشی (نەستی تاک یان کەسێنی) و (نەستی گشتی) پێک دێت. لە نەستی گشتیدا (کۆنەست) میراتی زەینی باب و باپیرانمانی تێدا  تۆمار کراوە و سەرپەرشتی ئەو کردارانە دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی مرۆڤدا نین کە ئەمانەش لە بابەتی وەک خەم و خۆشەیستیی دایک و……..هتد خۆیان بەرجەستە دەکەن و لە نەستی هەموو مرۆڤەکاندا بەدی دەکرێت، بەڵام لە نەستی کەسێنیدا بە پێچەوانەوە سەرپەرشتی ئەو ڕەفتارانە دەکرێت کە لەژێر ڕکێفی مرۆڤدان و ئەمانیش لە بڕیاردان و خواردن و خەوتندا خۆیان دەنوێنن. یۆنگ دەڵێت هیچ بیر و ئەندێشەیەک لە کاتی گواستنەوەی لە نەستەوە بۆ زەین بە شێوەی ئاسایی پێشووی خۆی نامینێت و لە شێوازێکی تر خۆی بەرجەستە دەکاتەوە. لە کۆنەستدا لە شێوەی ئەفسانە دەردەکەوێت و لە نەستی کەسێنیدا لە شێوەی هێما و ئاماژە ڕەنگ دەداتەوە و بە شێوەیەکی گشتی ئەم هێما و ئاماژە و ئەفسانانە لە چوارچێوەیەکی جیاوازدا بە ڕەنگ و ڕوخسارێکی تر خۆیان لە هونەر و ئەدەبیاتدا بەرجەستە دەکەنەوە {٣}.

بەم شێوەیە گەر بێت و تەکنیکی شەپۆلی هۆش بە یەکێک لە داهێنانەکانی دەروونشیکاری بزانین، ئەوە پێویستە (ویلیام جێمز)ــی دروونناس و فەیلەسوفی ئەمریکی کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەم، وەک یەکەم نووسەر دەستنیشان بکەین کە بۆ یەکەمجار ئەم چەمکەی بەکار هێناوە، بەو هۆیەی کە ویلیام جیمز وەک فرۆید و یۆنگ هەوڵیداوە زیاتر پەنا بۆ زەین و بابەتە دەرونییەکانی مرۆڤ بەرێت.

سیکمۆند فرۆید (١٨٥٦-١٩٣٩) دروونشیکاری ئوتریشی

ویلیام جێمز لە کتێبی (بنەمایەکانی دەروونناسی)دا باسێکی ورد لەبارەی چییەتیی و چۆنیەتیی ڕەفتاری زەین گەڵاڵە دەکات. ئەو سەرەتا کۆمەڵێک چەمکی وەک (زنجیرەی بیرەوەری) و (ڕستی بیرەوەری) ورووژاند و دواتر ڕەتی کردنەوە و بە مەبەستی ڕەنگدانەوەیەکی وردی چەمکەکە سوودی لە کۆمەڵێک خوازەی وەک ڕووبار و چۆم وەرگرت و وتی: “وەرن با لەمەوبەدوا لە کاتی گفتوگۆ لەبارەی ئەم پرۆسەیەدا، بە شەپۆلی هۆش یان ژیانی زەینی ناوزەدی بکەین”{4}.

پێناسەی تەکنیکی شەپۆلی هۆش

لە ساناترین پێناسەی تەکنیکی شەپۆلی هۆشدا دەتوانین بڵێین، ((شەپۆلی هۆش، بوونی بەردەوام و شەپۆلئاسای، بیر و ئەندێشە و هەستەکانە لە زەیندا{5})). لەم تەکنیکەدا نووسەرەکان یان باشتر بڵێین گێڕەرەوەکان بە دزەکردنە ناو زەینی کارەکتەرەکانەوە لە قۆناغێکدا کە هێشتا وشەکان و ڕەستەکان پەرتەوازەن و هێشتا نەگیشتوونەتە قۆناغی ئاخاوتنەوە، هەوڵی نووسینیان دەدەن، وەک لەم پێناسەیەدا هاتووە، ((لە ڕێگەی شەپۆلی هۆشەوە دەتوانین ئەو ڕووداوانەی کە لە زەینی کارەکتەرەکاندا بە شێوەیەکی ڕێککەوت و شەپۆلئاسا خۆیان نمایش دەکەن، بەرجەستە بکەین{٦}. کاتێک مرۆڤ زەینی چالاک دەبێت، بەشێوەیەکی سروشتی لەنێوان بیرکردنەوە و هەستەکان و بیرەوەرییەکانیدا هیچ پەیوەندییەکی لۆژیکی بوونی نییە و ڕستەکان بە شێوەیەکی پەرتەوازە پەیڕەوی لە ڕیسای ڕێزمان ناکەن و کاتیش تیدا ڕەچاو ناکرێت، بۆیە ئەوەی لەم قۆناغەدا لە زەینی کەسێک تێدەپەرێت زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بە زمان قسەی پێی دەکات. گێڕەڕەوەی مۆدێرن بەبێ دەستکاریکردنی ئەو هەست و بیرەوەرییانە کە لە قۆناغی پێش ئاخاوتندا لە زەینی کارەکتەرەکاندا چەکەرە دەکەن، دەیخەنە سەر پەڕەی نووسینەوە. (سیموور چێتمەن) پێناسەیەکی کورتی بۆ ئەم چەمکە هەیە و دەڵێت: ((شەپۆلی هۆش، دەبڕینی کەڵەکەبووی بیرکردنەوە و بابەتە درکپێکراوەکانە، بەبێ هیچ ڕێکخستنێک {7})) لە ڕاستیدا تەکنیکی شەپۆلی هۆش جۆرێکە لە یاری کە مێشک پێی هەڵدەستێت. کاتێک کە مرۆڤێک لە یەک کاتدا هەست و بیرەوەری و بیرکردنەوەی تێکەڵ بەیەک دەبێت، کۆمەڵێک قسەی تێکەل و ناڕوون دروست دەکات کە بە ئاسانی لێیان تێ ناگەین. بۆیە هەست و نەست، کاتی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو و ڕووداو و بیرەوەرییەکان و هەستەکان تێکەل بە یەکتر دەبن بە جۆرێک کە دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوانیان ئەستەم دەبێت، ئەگەر بێت و گێڕەرەوە بۆ نووسینی هەموو ڕووداوەکان پەنا یۆ زەینی خۆی ببات و ڕێکیان بخات واتا دەستکاریان بکات ئەوە سوودی لە گۆشەنیگای مۆنۆلۆگی ناوەکی وەرگرتووە. بەڵام بە پێچەوانەوە گەر بێت و بەبێ دەستکاری ڕووداوەکان بنووسێتەوە دەچێتە خانەی شەپۆلی هۆشەوە، لە کۆتاییدا بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی کە بۆ بەرهەمەکانی تەکنیکی شەپۆلی هۆش دەستنیشان کراوە دەتوانین بەم شێوەیە پێناسەی بکەین، ((شەپۆلی هۆش تەکنیکێکی گێڕانەوەیە کە تیدا نووسەر هەموو هەست و ئەندێشە و زنجیرە یادەوەرییەکانی کارەکتەرەکان بەبێ هیچ جۆرە شیکردنەوە و لێکدانەوەیەک تۆماریان دەکات)).

لە ڕێگەی شەپۆلی هۆشەوە دەتوانین ئەو ڕووداوانەی کە لە زەینی کارەکتەرەکاندا بە شێوەیەکی ڕێککەوت و شەپۆلئاسا خۆیان نمایش دەکەن، بەرجەستە بکەین

بە مەبەستی روونبوونەوەی بابەتی تەکنیکی شەپۆلی هۆش هەوڵ دەدەین نموونەیەکی زیندووی بخەینە بەرچاو:

وا وێنای دەکەین، پیاوێکی بەساڵاچوو کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە ئازار سەرتاپای داگرتووە و لە باڵکۆنی ماڵەکەیدا، قاوەیەکی لە دەستە و دەڕوانێتە هاتوچۆی ئوتومبێلەکان. لەو کاتەدا ئوتومبێلێکی ڕەنگ سوور لە شەقامەکە تێدەپەرێت و شێوەی شۆفێرەکە لە شێوەی هاوسەرە کۆچکردووەکەی دەچێت و کۆمەڵێک بیرەوەریی تاڵ و شیرین دێنەوە خەیاڵی کە چۆن یەکتریان ناسیووە، بەڵام لە کۆتاییدا هەردووکیان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون. لە کاتی ئەم بیرکردنەوەیەدا نەوەکانی لە ماڵەوە خەریکی یارین و هەرا و هۆسەیان زۆرە و ئاورێک دەداتەوە چاوی بە نەوەکانی دەکەوێـت کە بە پێچەوانەی منداڵەکانی کە ڕوخساریان لە هاوسەرەکەی دەچوون، کەچی نەوەکانی زیاتر لە خۆی دەچن و بەمەش لە یەک کاتدا  بیرەوەرییەکانی ڕابردووی یەکترناسینی لەگەڵ هاوسەرەکەی و ڕوخساری نەوەکانی و منداڵەکانی، ئاوێتەی یەک دەبن.

گەر بێت و کەسێک بیەوێت بیرەوەرییە شەپۆلئاساکانی زەینی ئەم پیاوە بەساڵاچووە بەبێ هیچ جۆرە دەستکارییەک بنووسێتەوە، بەم شێوەیە دەبێت:

((ئێسقانەکانم ئازاریان زۆرە، شۆفێرێک دێـت شێوەی هاوسەرم تێدەپەرێت لەگەڵ شێرپەنجە ڕۆی منیش هەمە، لە ڕیستۆرانتێکی خۆشداین نەوەکانم بە هاژە هاژن دانیشتین، لە من دەچن، قاوەیەکی تاڵی من و ئەو وەک قاوەکەی دەستم دەخۆین، منداڵەکانم لە من ناچن لەو دەچن، چەن ئازارم هەیە چاوم پێکەوت شێوەی ئەو لەگەڵ نەخۆشییەکەم ململانێ دەکەم…))

ئەم دەقەی سەرەوە دەتوانین وەک نموونەیەکی تەکنیکی شەپۆلی هۆش لێی بڕوانین، کە ڕووداوەکانی داهاتوو و ئێستا بە شێوەیەکی پەرتەوازە لە زەینی کارەکتەری سەرەکیی چیرۆکەکەدا ئاوێتەی یەک بوون و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەبێ هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نووسراونەتەوە. بەڵام گەر نوسەرێکی تر بیرەوەرییەکانی زەینی ئەم کارەکتەرە بە دەستکاریکردنی ڕووداوەکانەوە بنووسێتەوە و بە شێوەیەکی ڕێکخراو یەکگرتوو دایانبڕێژێتەوە، ئەوکات لە گۆشەنیگای تەکنیکی شەپۆلی هۆش لا دەدات و چیڕۆکەکە دەچێتە خانەی گۆشەنیگای تاک گوتاری ناوەکی، هەرچەندە لەم گۆشەنیگایەشدا هێشتا دەقەکە ئالۆزی پێوە دیارە:

((شێوەی خانمە شۆفێرەکەی چەندە لەو دەچێت. بۆ یەکەمجار لە ڕێستۆڕانتێک چاومان بە یەکتر کەوت. دەنگی هاژە هاژی نەوەکانم ماڵەوەی پڕ کردووە. هەردووکمان سەرقاڵی خواردنەوەی قاوەیەکی تاڵ بووین. هیچکام لە منداڵەکانم ڕوخساریان لە من نەدەچوو و زیاتر هاوشێوەی هاوسەرەکەم بوون. نەخۆشیی شێرپەنجە بەرۆکی هەردووکمانی گرت. نەوەکانم تا ڕادەیەک لە من دەچن. من هێشتا لەگەڵ ئەم نەخۆشییە لە ململانێدام. ئەو زووتر ڕزگاری بوو و زوو بە جێی هێشتین هەست دەکەم هەموو ئێسقانەکانم لێک دەترازێن…..))

تایبەتمەندییەکانی تەکنیکی شەپۆلی هۆش

بە شێوەیەکی گشتی، ناتوانین کۆمەڵێک تایبەتمەندیی ورد و هەمەلایەن بۆ بەرهەمەکانی تەکنیکی شەپۆلی هۆش دەستنیشان بکەین، چونکە هەر نووسەرە و بە شێوازی جیاواز پەنای بۆ نمایشکردنی زەینی کارەکتەرەکانی بردووە. بە هەر شێوەیەک بێت کۆمەڵێک تایبەتەمەندیی هاوبەش چیرۆکەکانی تەکنیکی شەپۆلی هۆش لەژێر یەک چەتر کۆ دەکاتەوە، ئەم تایبەتەمەندییانەش بریتین لە:

1- لە تەکنیکی شەپۆلی هۆشدا، گۆشەنیگای تاک گوتاری ناوەکی لە هەموو یان بەشێکی گرنگی چیرۆکەکە بەکار دێـت و ڕەنگە هەندێکجار سوود لە تەکنیکی گۆشەنیگای (خۆدوێن)یش وەربگرێت.

2- مەبەستی نووسەر نمایشکردنی ئاگاییی دەروونی کارەکتەرەکانە.

3- لە کۆی چیرۆکەکەدا، زنجیرەی کات و ڕیسای لۆژیکی ڕووداوەکان تێک دەچێت.

4- زەینی کارەکتەرەکان بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ و پەرتەوازە نمایش دەکرێت، واتا ئاماژە و مانای ئاڵۆزیان تێدایە. ڕووداوەکانیش بە هەمان شێوە ڕێکخراو نین و پێویستە خوێنەر بە وردی بیانخوێنێتەوە و ڕووداوەکان پێکەوە گرێ بدات تا وێنەیەکی گشتی دەست بکەوێت. لێڵی و ئاڵۆزی زەینی کارەکتەرەکان لە تایبەتمەندییەکی بەرچاوی تەکنیکی شەپۆلی هۆشە بە جۆرێک کە خوێنەر ڕەنگە تا کۆتاییی چیرۆکەکەش لای ڕوون نەبێتەوە.

5- لەم تەکنیکەدا زانیارییەکان تەنیا لە زەینی کارەکتەرەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.

6- ئەم چیرۆکانە گوێگریان لە دەرەوەی زەینی کارەکتەرەکاندا نییە و بابەتەکان لە ڕیگەی کارەکتەرەوە ڕەنگ دەداتەوە، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی خۆئاگا ئامانجێکی زەینی یان مانای ڕواڵەتی بابەتەکە مەبەست بێـت.

7- کات لە تەکنیکی شەپۆلی هۆشدا بە پێچەوانەی کاتی چیرۆک کلاسیکەکان لەسەر هێڵێکی ئاسۆیی ناڕوات و زەینی کارەکتەرەکان بەردەوام بەبێ گوێدانە ڕێکخراوی کات بە شێوەیەکی ڕەها لە نێوان داهاتوو و ڕابردوودا لە هاتوچۆدان بۆ ئەوەی کاتی ئێستای پێ بخەنە ڕوو. بە شێوەیەکی تر کات چیتر وەک زنجیرەیەک ساتی یەک بە دوای یەک هەژمار ناکرێت، بەڵکوو چیرۆکنووس کات بە پرۆسەیەکی بەردەوام لە زەیندا دەزانێـت، کە ڕووداوەکانی ڕابردوو سەر لە نوێ بەرەو کاتی ئێستا ئاڕاستە دەکرێنەوە و تێڕوانین بۆ ڕابردوو و پێشبینی بۆ داهاتوو ئاوێتەی یەک دەبن. بە شێوەیەکی گشتی لەم جۆرە تەکنیکەدا کارەکتەرەکان ڕووبەڕووی دوو جۆرە کاتی دەرەکی و ناوەکی دەبنەوە. کاتی دەرەکی هەر ئەو ساتە ئاساییانەیە کە بە شێوەیەکی ڕیکخراو بە خولەک و چرکەوە دەڕوات و کاتی ناوەکیش پەیوەستە بە زەینی مرۆڤەوە. کاتژمێر، تێپەڕبوونی کات بە شێوەیەکی ڕیکخراو و بەردەوام درێژە پێ دەدات، بەڵام لە زەیندا هەندێکجار ماوەی کاتژمێرێک بە درێژاییی ڕۆژێک تێدەپەڕێت و ڕابردوو و داهاتوو تێکەڵ بەیەکتر دەبن.

8- چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمان لە تەکنیکی شەپۆلی هۆشدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، کە تیدا نووسەر پەنا بۆ گێڕانەوەی قۆناغی پێش ئاخاوتنەوە دەبات. لەم قۆناغەدا زمان هیچ جۆرە ڕێکخستن و لۆژێکێکی عەقڵانی تێدا نییە و ڕەگەزەکانی زمان بە شێوەیەکی ئاوێتە و پەرتەوازە لە هەر جۆرە مانایەکی دەرەکی بێ بەرین. بۆیە نووسەر لەم دۆخەدا ناچارە شێوازی گێڕانەوەکەی بە جۆرێک ڕێک بخات، کە تا ڕادەیەک خوێنەر لێیان تێ بگات و بەم کارەش ناتوانێت بە تەواوی لە سنوور و چوارچێوەی قۆناغی پێش ئاخاوتندا، بمێنێتەوە. سوودوەرگرتن لە ڕەگەزەکانی شیعر نووسین بە تایبەت خوازە و هێما و ئاماژە لە زۆربەی چیرۆکەکانی شەپۆلی هۆشدا بەدی دەکرێت. هەندێک نووسەر لەم کارە بە ڕادەیەک زێدەرۆییان کردووە کە لایەنی شیعری دەقەکە بەسەر لایەنی چیرۆکنووسییەکەدا زاڵترە. (فۆرستێر) کاتێک قسە لەبارەی ڕۆمانەکانی (وێرجینا وۆڵف)ـەوە دەکات، ئەو نووسەرە بە شاعیر دەشوبهێنێت: ((شاعیرێکە مەبەستێتی شتێک بنووسێت، کە تا دەلوێ لە ڕۆمان نزدیک بێتەوە {8})).

9- لە چیرۆکەکانی شەپۆلی هۆشدا سوود لە قۆناغی پێش ئاخاوتن (نەست) وەردەگیرێت هەر بۆیە زۆرجار ڕێسا و یاسا ڕێزمانییەکان تێک دەشکێن. لە قۆناغی پێش ئاخاوتندا، نووسەر ڕەچاوی هیچ جۆرە سانسۆر یان هەڵبژاردەیەک ناکات{٩}.

”بوونی هونەرمەند لە بەرهەمەکەیدا پێویستە وەک بوونی خوا لە ئەفراندندا بێت، نەبینراو و دەسەڵاتدار. ڕێگە بدەن لە هەموو شوێنێک هەستی پێ بکرێت، بەڵام نەبینرێت”

پێگەی نووسەر و خوێنەر لە تەکنیکی شەپۆلی هۆشدا:

وەک پێشتر ئاماژەمان پێ کرد، داهێنانی تەکنیکی شەپۆلی هۆش لە هەناوی تیۆرییە دەرونناسییەکاندا، ڕەوتی چیرۆکنووسی سەدەی نۆزدەیەمی خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و بینای چیرۆکنووسی کلاسیکی بە تەواوی تێک شکاند. پڕۆسەی تەکنیکی شەپۆلی هۆش یەکەمین گورزی خۆی ئاڕاستەی نووسەر کرد و بە تەواوی لە پرۆسەی گێڕانەوەکەدا دووری خستەوە. لەم جۆرە تەکنیکەدا زەینی کارەکتەرەکان بوونە سەرچاوەی گێڕانەوە و شوێنی حیکایەتخوانیان گرتەوە. کاتێک کە زەینی کارەکتەرێک لەلایەن نووسەرەوە بە مەبەستی گێڕانەوەی چیرۆکێک هەڵدەبژێردرێت، لەو کاتەدا نووسەر بەتەواوی خۆی لە کارەکتەرەکە جیا دەکاتەوە. هەر وەک (فلۆبێر) دەڵێت: ((بوونی هونەرمەند لە بەرهەمەکەیدا پێویستە وەک بوونی خوا لە ئەفراندندا بێت، نەبینراو و دەسەڵاتدار. ڕێگە بدەن لە هەموو شوێنێک هەستی پێ بکرێت، بەڵام نەبینرێت{10})).

دوورکەوتنەوەی نووسەری هەمووشتزان کە پێشتر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە پڕۆسەی گێڕانەوەدا دەکرد و هەموو زانیارییەکانی لەبارەی ڕووداوەکانی چیڕۆکەکە و کارەکتەرەکاندا دەزانی، و بە شێوەیەکی سروشتی دەخستە دەستی خوێنەرەوە، دواجار ئاڵۆزی و سەرلێشێوای خوێنەری لێکەوتەوە. لێرەدا خوێنەر پێویستە خۆی ئەرکی نووسەر بگرێتە ئەستۆ و بە دزەکردنە ناو زەینی کارەکتەرەکان و کۆکردنەوەی زانیاری و وێنە پچڕ پچڕەکان، بینای چیڕۆکەکە دروست بکاتەوە. بەم پێیە، لە چیرۆکەکانی شەپۆلی هۆشدا، خوێنەر دەبێتە شوێنگرەوەی نووسەر و پێویستە زەینی کارەکتەرەکان بخوێنێتەوە هەر وەک (ئیدل) وتوویەتی: ((ئەمە خوێنەرە کە پێویستە، فۆرمێک بە چیرۆکەکە ببەخشێت و ناچارە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاسپێردراوەکان، بە وریایییەوە ڕەفتار بکات{11})). ئەستەمبوونی تێگەیشتنی خوێنەر لە چیرۆکەکانی تەکنیکی شەپۆلی هۆش لە دوورکەوتنەوەی نووسەرەوە دەست پێ دەکات. نووسەر چیتر لە گێڕانەوەکەدا بەشدار نییە، تاکوو سەرەداوێک بۆ کردنەوەی گرێیەکان بخاتە دەستی خوێنەرەوە. خوێنەریش چیتر ناتوانێت لە سوچێک دابنیشێت بە تەنیا ئەرکی خوێندنەوە و دڕک پێکردنی ڕووداوەکان بێت، بەڵکوو پێویستە هەموو هێز و توانا و ئەندێشەی خۆی بخاتەگەڕ تا ڕووداوە شپرزەکان بە یەکەوە گرێ بدات و بە شێوەیەک لە شێوەکان لە زەینی خۆیدا چیرۆکێک دروست بکات.

سەرچاوەکان:

١- پورنامداریان، تقی  (١٣٨٩)، رمز وداستان های مرزیدر ادبیات فارسی، تهران، علمی و فرهنگی ص١٤١.

٢- حسین بیات بە نقل از کتاب:

Rachel Baker, Sigmund Freud, New York, Julian Mesner, 1952, pp. 80_120.

٣- کارل گوستاو یونگ، انسان و سمبل هایش، تهران، انتشارات امیر کبیر، ١٣٧٠، ص ١٩ـ٤٠).

4- William, James, The principles of Psychology, New York, Henry Holt, 1980, p. 609

5- Abrams M.A (1993) Glossary of Literary terms, Sixth Edition p.2025

6- Peck Jhon amd Martin Coyle, Literary Terms and Criticism (2002) Third Edition, Macmillan, p. 132

٧- چتمن، سیمور (١٣٩٠)، داستان و گفتمان، ساختار روایی در داستان و فیلم، ترجمە راضیە سادات میرخندان، قم، انتشارات مرکز، مرکز پژوهش های صدا وسیما، ص٢٣٨.

٨- میریام آلوت، رمان بە روایت رمان نویسان، ترجمه محمد علی حق شناس، تهران، نشر مرکز، ١٣٨٠،ص٢١٣.

٩- بیات، حسین (١٣٩٠)، داستان نویسی جریال سیال ذهن، چاپ دووم، تهران، شرکت انتشارات علمی و فرهنگی، ص٩٥-١٧٥

١٠- هەمان سەرچاوە، ص١٤٥

١١- ایدل، لیون (١٣٦٧)، قصە روانشناختی نو، ترجمەی ناهید سرمد، چاپ اول، تهران، انتشارات شباویز. ص ١٩

The post تەکنیکی شەپۆلی هۆش لە چیرۆک و ڕۆماندا appeared first on ژنەفتن.

ئەدەب و هونەر لە تێڕوانینی ‘ژان پۆل سارتەر’دا
خەیاڵ هەڵاتنە لە واقیع

ژان پۆل سارتەر بە پێچەوانەی فەیلەسووفەکانی کلاسیکی یۆنان، بە شێوەی زارەکی یان لە ڕێگەی گوتارەکانییدا بە ناو جیهانی فەلسەفەکەی پەلکێشمان ناکات. سارتەر بەردەوام دەنووسێت، ڕەنگە تاکە فەیلەسوفی سەدەی بیستەم بێت کە بەو شێوە فراوانە هەزاران پەڕەی دەستنووسی لە دوای خۆی بەجێ هێشتبێت. سارتەر بە درێژاییی تەمەنی هەرگیز بیرۆکە قووڵە فەلسەفییەکانی لە گوتارەکانیدا باس نەکرد. تەنیا هەندێک گوتاری نەبێت کە بە شێوەیەکی گشتی قسە لەسەر بوونخوازی دەکات. بۆ خوێندنەوەی سارتەر و تێگەیشتن لێی پێویستە بۆ کتێب و وتارەکانی بگەرێینەوە. خوێندنەوەی سارتەر سانا نییە، چونکە کتێب و وتارەکانی پەنتایییەکی زۆری ڕەفەی کتێبخانەکانی داگیر کردووە. زۆری نووسین لە بوارە جیایەکانی ئەدەب و فەلسەفدا و ئەو وتار و کتێبە قەبارە گەورانەی کە بەرهەمی ساڵانێکی دوورودرێژی نووسەرە، زۆرجار خوێنەر تێیدا ون دەکات و لە ئەنجامدا بە سەرلێشێواوی لێی دێتە دەرەوە. ئەو لە منداڵییەوە دەنووسێت، تامەزۆری بۆ نووسین وای لێ دەکات دەرمانی وزەبەخش بەکار بهێنێت، تا بە درێژاییی شەو بەردەوام بێت. شەونخوونی سارتەر و خوێندنەوە و نووسینی بێ پچڕان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر هێدی هێدی کاریگەری لەسەر چاوەکانی دروست دەکات و بەو ڕادەیەی کە لە کۆتایییەکانی تەمەنیدا نابینا دەبێت.[1]

دابەشکردنی تێڕوانین و ڕەوتی فکری سارتەر بەسەر دوو قۆناغی جیاوازدا، ڕەنگە هێندە سانا نەبێت، چونکوو سارتەر کۆمەڵێک بیرکردنەوەی نەگۆری فەلسەفی هەیە، کە لە بەرهەمە ئەدەبییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە و تا کۆتایییەکانی تەمەنی بەرگریی لێیان کردووە. لێرەدا زیاتر مەبەستمانە دوو جۆری جیاوازی تێڕاونینی سارتەر بۆ هونەر و ئەدەبیات بەسەر دوو قۆناغدا دابەش بکەین. قۆناغی یەکەم پێش جەنگی جیهانیی دووەم و قۆناغی دووەم پاش جەنگی جیهانیی دووەم. لە قۆناغی پێش جەنگی جیهانیی دووەمدا سارتەرێک دەبینین کە بایەخێکی ئەوتۆ بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی نادات و زیاتر بەناو خود و تاکێتیی خۆیدا ڕۆ چووە. گرنگیدان بە فەلسەفەی بوونخوازی و بە پووچ زانینی ئەو دۆخ و واقیعەی ژیانی مرۆڤ کە بەبێ ویستی خۆی تێی کەوتووە، لە بیرۆکە سەرەکییەکانیدان. ئەو بۆ هێوربوونەوەی ململانێی و دۆخە نائارامە دەروونییەکەی، بەردەوام دەنووسێت و خۆی لە جیهانی خەیاڵ دانابرێت. سارتەر هونەر و ئەدەبیات بە ئامرازێک دەزانێت بۆ هەڵاتنی تاک لەو پووچییەی کە تێی کەوتووە. کارەکتەری دەقە ئەدەبییەکانی بۆ دۆزینەوەی واتای بوون لە هەوڵێکی بەردەوامدان. کارەکتەرەکان بۆ گەیشتن بە ئارامی و ژیانێکی ئاسودە، تێکەڵی مرۆڤەکانی تر نابن و لە تەنیاییی خۆیاندا، سەرقاڵی هونەر و ئەدەبیاتن. هونەر وەک تاکە چەکی دەستی کارەکتەرەکان، خۆیانی تێدا ون دەکەن و لە جیهانێکی خەیاڵیدان. سارتەر لەم قۆناغەدا خەیاڵی کردووەتەوە ناوەندی بیرکردنەوەکانی لە دژی واقیعدا هەر بۆیە دەڵێت، خەیاڵ واتا دژەدنیا (anti-monde). یان خەیاڵ خۆی لە خۆیدا نەفیکردنەوەی واقیعە. یان بە دەربڕینی خودی سارتەر، خەیاڵ نەفیکردنەوەی هەڵومەرجی بوونە لە جیهاندا.[2] (Négation des conditions d’étredans le monde)

لە تێڕوانینی سارتەردا گەرچی ژیان لە جیهانی خەیاڵدا، وەک واقیع نییە، بەڵام وەڵامدەرەوەی مەیلی واقیعی ژیانە، بۆ ئەو کەسانەی کە هونەر و ئەدەبیات وەک تاکە ڕێگەی ڕزگاریی خۆیان لە پووچی دەبینن. هەر بۆیە ئەم قۆناغەی ژیانی سارتەر زیاتر هەڵاتنە لەو واقیعەی کە تیدا دەژی و پەنابردنێتی بۆ جیهانی خەیاڵ. سارتەر تابلۆیەکی شاڕڵی هەشتەم وەک نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت، کاتێک لە جیهانی واقیعدا لێی دەڕوانین، تەنیا هەست بە ڕەنگ و تێکەڵبوونی ئەو کەرەستانە دەکەین کە تیدا بەکار هاتوون، بەڵام بەم جۆرە وێنەی ڕاستەقینەی شاڕل نابینین. بۆ بینینی تابلۆیەکە تەنانەت گەر چاویشمان لەسەری بێت، پێویستە خۆمان لە کەرەستە ماددییەکان ڕزگار بکەین پەنا بۆ جیهانی خەیاڵ ببەین و تابلۆ ماددییەکە فەرامۆش بکەین. لێرەدا سارتەر مەبەستێتی کە چێژی ڕاستەقینەی هونەر کەرەستە و ڕەنگەکان نین، جوانیناسیی هونەر نەک لە جیهانی واقیعدا، بەڵکوو لە جیهانی خەیاڵدا واتا پەیدا دەکات. سارتەر لە درێژەی ئەم بابەتدا باس لە حەقایەتی جەنگاوەرێک دەکات، کە ئالودەی خۆشەویستیی ئافرەتێک بووە. کاتێک جەنگاوەرەکە ناچارە گەشتێکی دوورودرێژ بکات و ناتوانێت خۆشەویستەکەی لەگەڵ خۆی ببات، داوا لە وێنەکێشێک دەکات وێنەی خۆشەویستەکەی بۆ بکێشێت. جەنگاوەرەکە بە درێژاییی گەشتەکەی کاتێک بیری خۆشەویستەکەی دەکات، وێنەکە لە بەرانبەر خۆی دادەنێت و بەوردی لێی دەڕوانێت و بەم جۆرە دڵی خۆی دەداتەوە. چەند مانگێک تێدەپەڕێت و دواجار جەنگاوەرەکە بۆ شارەکەی دەگەرێتەوە. کاتێک لە دوورەوە لە خۆشەویستەکەی دەڕوانێت بە تامەزرۆیی بەرەو ڕووی هەنگاو دەنێت، بەڵام کاتێک لێی نزیک دەبێتەوە، لە پڕدا ئەم هەستەی بەسەردا زاڵ دەبێت، کە چیتر ئەڤین و تامەزرۆییی جارانی بۆ خۆشەویستەکەی نەماوە. ئەگەرچی وێنەکە و خۆشەویستەکەی جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە و لێک دەچن، بەڵام وێنەکێشەکە ڕەهەندێکی خەیاڵی داوەتە وێنەکە و هەر ئەم وێنە خەیاڵییە جەنگاوەرەکەی دیلی خۆی کردووە. جەنگاوەرەکە بە هەر تێڕوانینێکی بۆ وێنەکە، ڕاستەوخۆ لە جیهانی واقیع دوور دەکەوێتەوە و تابلۆکە چیتر وەک ڕەنگ و کەرەستە ماددییەکان نابینێت. ئەو دزەی کردووەتە خەیاڵی وێنەکێشەکە و تابلۆیەک دەبینێت کە لە جیهانی واقیعدا بوونی نییە. ڕوخساری ماددی خۆشەویستەکەی چیتر ئەو چێژەی پێ نادات کە لە جیهانی خەیاڵدا، وەریدەگرت.[3]

قۆناغی دووەمی تێفکرین و بیرکرنەوەی ژیانی سارتەر، دەکەوێتە پاش جەنگی جیهانیی دووەمدا. گەرچی بابەتە فەلسەفییەکانی سارتەر لەم قۆناغەشدا بەردەوامن و هێشتا لەگەڵ بووندا دەستەویەخەن، بەڵام چیتر سارتەرێکی تاکخواز و بێهیوا نابینین، بۆ ئاسودەیی و ئارامیی خۆی مرۆڤەکان پشتگوێ بخات و پەنا بۆ جیهانی خەیاڵ بەرێت. کاریگەرییەکانی جەنگی جیهانیی دووەم و گیان لەدەستدانی هەزاران مرۆڤی بێتاوان، بێگومان تێفکرین و ڕوانگەی سارتەر بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەگۆرێت. سارتەر لەم قۆناغەدا هونەر بە شێوە گشتییەکەی لە تاکخوازییەوە بەرەو کۆمەڵخوازی دەبات. گەر لە قۆناغی یەکەمدا مرۆڤەکان زیاتر لە تەنیاییی خۆیاندا دەژیان و پەیوەندییەکی ئەوتۆیان بە کەسانی ترەوە نەبوو، لە قۆناغی دووەمدا نەک هەر پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکانی تر دروست دەکەن بگرە بەرپرسیاریشن لە بەرامبەر یەکتریدا. کرداری تاکێک دەتوانێت، کاریگەری لەسەر کۆی مرۆڤەکاندا هەبێت. فەرماندەیەکی سەربازی دەتوانێت بە بڕیارەکەی ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕ یان دامرکاندنەوەی. هەمووان بەرپرسن لەبەرامبەر کردارەکانیان لە هەمبەر کەسانی تردا. سارتەر بوونی مرۆڤ پەیوەست دەکات بە ئەنجامدانی کارێک کە کاریگەری لەسەر مرۆڤەکانی تردا هەبێت و هەموو تاکێک وەک تاکێکی دەروەست (پابەند) دەربکەوێت. گەر دەرکەوتنی هێڵی تێفکرینی سارتەر لە هەردوو قۆناغدا بە شێوەیەکی بەرجەستەکراو دەرنەکەوێت کە هەمووان هەستی پێ بکەن، هۆکارەکەی تێکەڵبوونی بیرۆکە فەلسەفییەکانی سارتەرە لە دەقە ئەدەبییەکانیدا. بۆیە لە هەر دوو قۆناغەدا هەست بە گۆڕانی بنەمای فەلسەفەی بوونخوازی سارتەر ناکرێت و تەنیا تێڕوانینی سارتەر بۆ هونەر و ئەدەبیات دابەشی سەر دوو قۆناغ دەبێت. قۆناغی یەکەم هەڵاتنە لەو واقیعە پووچەی کە تاک تێی کەوتووە و بەڕێژەیەکی بەرچاو بێهیوایی و ڕەشبینی تێدا دەبینرێت. قۆناغی دووەم، دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان و ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەی کە لە کۆمەڵگادا لە سەریانە، بەڵام بە هیوا و ئومێدەوە. من ئازادم لە ژیاندا و خۆم دەتوانم چارەنووسێک بۆ خۆم دیاری بکەم.

ڕەنگە هەردوو بەرهەمی هێڵنج[4] (La Nausée) و مێشەکان٥ (Les Mouches) باشترین نموونە بن، کە تێڕوانین و ڕوانگەی سارتەری لە هەردوو قۆناغدا تێدا بدۆزینەوە. هێڵنج یەکەمین ڕۆمانی سارتەرە کە لە ساڵی (١٩٣٨) پێش جەنگی جیهانیی دووەمدا، نووسراوە و بە کاریگەرترین ڕۆمانی دادەنرێت. بەڵام شانۆنامەی مێشەکان لە ساڵی (١٩٤٣) لە پاش جەنگی جیهانیی دووەمدا چاپ کراوە. کاتێک لە کارەکتەری سەرەکیی ڕۆمانی هێلنج ورد دەبینەوە، مرۆڤێک دەبینین کە لە تەنیاییدا خەریکە پێچ دەخوات و خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانی تر دەدزێتەوە. ئەو تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەشی پچڕاندووە و بێ دۆست و هاورێ، خەریکی وردبوونەوەیە لە کەلوپەلە بێگیانەکان و چۆنییەتیی ڕەنگدانەوەیان لە دەروونی خۆیدا. ئەم کارەکتەرە کۆمەڵگا و مرۆڤەکانی پشتگوێ خستووە و شەڕ لەگەڵ بوونی خۆیدا دەکات و لە سووچێکدا دانیشتووە و دەنووسێت. ڕەشبینی و ڕشانەوە بە ڕووی ژیاندا لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم کارەکتەرەن.  بە پێچەوانەوە کاتێک شانۆنامەی مێشەکان دەخوێنینەوە، هەست دەکەین کە مرۆڤەکان چیتر تەنیا نین، بەڵکوو خەریکی ململانێ و کێشمەکێشن لەپێناو ژیاندا. مێشەکان بە نزیکی پازدە کارەکتەرەوە، گێڕانەوەی خەیانەت و درۆ و دووڕوویی و ئەڤین و ڕەق و سەردەمی گەنجی و پیرییە کە هەرکام لە کارەکتەرەکان لە دۆخی جیاوازدا تێی دەکەون. هەڵسوکەوت و کرداری کارەکتەرەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی یەکتردا دەبێت. وەک بڵێی سارتەر کارەکتەری ڕۆمانی هێڵنج لە تەنیایی دەردەهێنێت و بە ڕوخساری جیاواز دەیخاتە کۆمەڵگاوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی مرۆڤەکانی تر ببێتەوە. لێرەدا مرۆڤەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئازادیی خۆیانەوە هەڵبژاردن بکەن و بێهیوا نەبن لە چارەنووسی خۆیان.

بە بڕوای سارتەر نووسین هێزێکی ڕزگاریخوازی هەیە و ئەمەش لە بیرۆکە و پرۆژەکانی نووسەرەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە ئەرکی نووسەرە کە کێشمەکێش لە زەینی خوێنەر دروست بکات و جیهان بەو هەموو ململانێی و نادادپەروەرییەوە بەو شێوەیە کە هەیە

هەروەک ئاماژەی پێکرا، سارتەر لە ڕێگەی داهێنانی هونەری و ئەدەبیاتەوە مەبەستێتی تەنیایی و بۆشاییی ناخی مرۆڤ پڕ بکاتەوە هەر بۆیە ئەرک و بەرپرسیارەتییەکە دەخاتە سەرشانی نووسەرەوە. لە ڕوانگەی سارتەردا نووسەر دەتوانێت کۆمەڵگایەک وێنا بکات، کە پایەکانی بە دەست خوێنەرەوە بلەرزێت. ئەو دەتوانێت هاوسەنگی ئێستای کۆمەڵگا تێک بدات و هەموو شتێک سەرەوژێر بکات. پرۆژەی تازە ڕابگەیەنێت و دەست بۆ تابۆکان ببات. ئەوە نووسەرە کە دەتوانێت بیر و ئەندێشە خوێنەر هەڵبتەکێنێت و کۆمەڵگا ڕووبەڕووی نۆرمی تازە بکاتەوە. وشەکانی نووسەر دەتوانن کاریگەری دروست بکەن و ڕێگەی نوێ بۆ خوێنەرانیان بکەنەوە. بە بڕوای سارتەر نووسین هێزێکی ڕزگاریخوازی هەیە و ئەمەش لە بیرۆکە و پرۆژەکانی نووسەرەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە ئەرکی نووسەرە کە کێشمەکێش لە زەینی خوێنەر دروست بکات و جیهان بەو هەموو ململانێی و نادادپەروەرییەوە بەو شێوەیە کە هەیە، بەڵام لە دۆخێکی خەیاڵیدا (کە ئەگەری ڕوودانی هەبێت) وێنا بکات و بیخاتە بەردەم خوێنەرەوە. نووسەر بۆ ئەوەی بخوێنرێتەوە و هەموو ئەو بابەتانەی کە لە زەینیدا وێنای کردوون، بۆ جیهانی واقیع بگوازرێتەوە، پێویستی بە هزری داهێنەرانەی خوێنەرە. کاتێک دەقێکی ئەدەبی دەخوێنرێتەوە، چیتر وەک بەرهەمێکی زەین و خەیاڵی نووسەر نامێنێت بەڵکوو خەیاڵی خوێنەریشی تێکەڵ دەبێت کە لەلایەن هێزی داهێنەرانەی خوێنەرەوە ڕێگەی خۆی بۆ جیهانی واقیع دەکاتەوە. گەر سارتەر باوەڕی بە نووسەری دەروەست (پابەند) بێت، لە هەمان کاتدا باوەڕیشی بەو خوێنەرە هەیە کە بێدەنگیی ناو هەر دەقێکی ئەدەبی بخوێنێتەوە. ڕاستە نووسەر پەنا بۆ جیهانی خەیاڵ دەبات، بەڵام ئەرکی خوێنەرە لێی تێبگات و بۆ واقیع بیگوازێتەوە. هەر بۆیە ئەرکی خوێنەر لە ئەرکی نووسەر کەمتر نییە.

[1]بۆ زیاتر قوڵبوونەوە بەناو ژیان بەرهەمەکانی سارتەردا بڕوانە کتێبی: احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز، ١٣٨٣.

[2] آذری، جمشید (١٣٨٩)، دنیای تصور، هنر و ادبیات از منظر سارتر، پژوهش ادبیات معاصر جهان، شمارە ٥٨، ص٢١

[3]سعیدی، حجتی (١٣٩٧)، بازخوانی نسبت ادبیات و اخلاق در دورە اندیشەورزی سارتر، مجلە نقد و نظریەی ادبی) سال دوم، دورەی دوم، شمارە پیاپی ٤. ص١٥٧-١٥٩

[4] Sartre, Jean-Paul( 2007),La Nausée, Paris, Gallimard.

The post ئەدەب و هونەر لە تێڕوانینی ‘ژان پۆل سارتەر’دا appeared first on ژنەفتن.

کرۆکی ئەندێشەی سارتەر لە فەلسەفی بوونخوازیدا
قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیزم یان بوونخوازی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی سەرەکی لە قوتابخانەکانی پێش خۆی جیا دەکرێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی قوتابخانەکە، بڕینی سنووری فەلسەفە و دزەکردنێتی بە ناو جیهانی ئەدەبدا. بوونخوازی ڕەنگە تاکە قوتابخانەیەکی فەلسەفی بێت کە لە ئاستێکی باڵادا بە ناو ئەدەبیاتدا ڕۆ چووە و زۆر بەوردی تیۆرەکانی تێدا بەرجەستە کراوە. لەناو فەیلەسووفەکانی ئەم قوتابخانەیەدا ژان پۆل سارتەر سنووری نێوان ئەدەبیات و فەلسەفەی گەیاندە یەکتر و هەموو بیرۆکە فەلسەفییەکانی لە بەرگی ڕۆمان و چیرۆکی درێژ و شانۆنامەدا، داڕشتەوە. خاڵێکی تری ئەم قوتابخانەیە نزیک کردنەوەی فەلسەفەیە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکاندا، بە جۆرێک کە لە هەوڵدا بووە کێشە فەلسەفییەکانی مرۆڤ وڵام بداتەوە. لە ڕاستیدا دەکرێت بڵێین فەلسەفەی بوونخوازی بەرپەرچدانەوەیەک بوو لە دژی فەلسەفەکانی پێش خۆی، کە لە واقیع و ژیانی مرۆڤدا دوور کەوتبوونەوە و لەناو کۆمەڵێک چەمکی ئەبستراکدا گیریان خواردبوو.1ئەم قوتابخانەیە کە ژان پۆل سارتەر دەستێکی سەرەکی لە سەرخستنیدا هەبوو، دەرکەوت تا پێداچوونەوە بۆ وڵامی ئەو پرسیارانە بکات، کە لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆناندا گەڵاڵە کرابوو. چ شتێک واتا بە ژیانمان دەبەخشێت؟ ژیانی مرۆڤ ئامانجێکی تایبەتی هەیە؟ مرۆڤ پێویستە لەپێناو ئەو ئامانجەدا بجەنگێت؟ مرۆڤ بە چ مەبەستێک لەم جیهانە پووچەدا دەژیت؟

ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسووفی فەرەنسی

بابەتی بوون و ماهیەتی مرۆڤ بە درێژاییی میژووی فەلسەفە، جێگەی مشتومڕ بووە. لە فەلسەفەی یۆنانییەکاندا ئەفڵاتوون و ئەرستۆ لەو باوەڕەدا بوون، کە مرۆڤ سروشت و ماهیەتی تایبەت بە خۆی هەیە و پێش لە لەدایکبوونی خۆی بەسەردا سەپاندووە. واتا مرۆڤ چارەنووسێکی پێشوەختەی بۆ دیاری کراوە 2 و، کاتێک کە لەدایک دەبێت پێویستە بەدوای ئەو چارەنووسەدا بگەرێت و خۆی تێدا بدۆزێتەوە. ئەرکی مرۆڤ لە ژیاندا تەنیا دۆزینەوەی ماهیەتی خۆیەتی و پێویستە پێوەی پابەند بێت. بە بڕوای ئەفلاتوون مەرج نییە هەموو کەسێک لە ژیاندا بتوانێت ئەو ماهیەتە بدۆزێتەوە کە بۆی دیاری کراوە، بەڵام باشترین مرۆڤەکان، ئەو کەسانەن کە بەدوای ئەو خەونە دەکەون کە پێشتر بۆیان دەستنیشان کراوە. بە زمانێکی سادەتر دەکرێن بڵێین کەسێک پێش لەدایکبوونی بڕیاری لەسەر دراوە ببێت بە موزیکژەن، کاتێک کە لەدایک دەبێت پێویستە خۆی لەو حەز و ئارەزووە یان ئەو پیشەیە بدۆزێتەوە کە بۆی دیاری کراوە. ئەگەر کەسانێک دەبینی کە لە پیشەکەیان یان ژیانیان ناڕازین هۆکارەکەی ئەمەیە کە ماهیەتی ڕاستەقینەی خۆیان نەدۆزیوەتەوە. ئەم جۆرە بیرکردنەوانە کە (ماهیەتی مرۆڤ پێش لەدایکبوونی دەکەوێت) بە درێژاییی ساڵانێکی زۆر نەک هەر ڕەت نەکرایەوە، بگرە لەلایەن کۆمەڵێک لایەنی ترەوە پەرەی زیاتری پێدراوە. سەرەکیترین لایەنگرانیشی ئایینە ئاسمانییەکانن. ئەوان لەو باوەڕەدان کە خودا دەستی لە چارەنووسی مرۆڤدا هەیە و بەبێ ئیزنی ئەو تەنانەت گەڵای دارێکیش ناکەوێت.

لە سەدەی نۆزدە بابەتی بوون و ماهیەتی مرۆڤ لەلایەن فەیلەسووفانی وەک نیچە و سورێن کێرکەگارد باس کراوە و لە سەدەی بیستەمیشدا بابەتی بوون و ماهیەتی مرۆڤ جارێکی تر لەلایەن فەیلەسووفانی وەک هایدێگەر و و ژان پۆل سارتەر، بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە ورووژێنرایەوە. لەناو ئەم فەیلەسوفانەدا ژان پۆل سارتەر زۆر بە ڕاشکاوی تێڕوانینی ماهیەتی پێشوەختەی مرۆڤی ڕەت کردەوە. سارتەر دەڵێت؛ ماهیەتی مرۆڤ ناکەوێتە پێش بوونیەوە، بەڵکقو بە پێچەوانەوە (بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهیەتییەوە)3. ئەم وتەیەی سارتەر کە کرۆکی فەلسەفەکەی لەخۆ گرتووە، دواجار بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی فەلسەفی بوونخوازی جێگیر دەکرێت. سارتەر دەڵێت مرۆڤ لە سەرەتادا لەدایک دەبێت، واتا تەنیا گۆشت و دەمار و خوێنە. دواتر لە ڕێگەی کردارەکانیدا ماهیەتێک بۆ خۆی دیاری دەکات و هەموو شتێک لەدەست خۆیەتی. هیچ هێزێکی دەرەکی، چارەنووس و ماهیەت بۆ مرۆڤ دیاری ناکات. مرۆڤ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە خۆی دروست دەکات. فەیلەسووفەکانی قوتابخانەی بوونخوازی جارێکی تر پرسیارە چەقبەستووەکانی سەردەمی فەلسەفەی یۆنانی کۆن گەڵاڵە دەکەنەوە. چ شتێک واتا بە ژیانمان دەبەخشێت؟ ژیانی مرۆڤ ئامانجێکی تایبەتی هەیە؟ مرۆڤ پێویستە لەپێناو ئەو ئامانجەدا بجەنگێت؟ مرۆڤ بە چ مەبەستێک لەم جیهانە پووچەدا دەژیت؟

لەناو فەیلەسووفە بوونخوازەکاندا کەسانێک وەک سارتەر کە باوەڕیان بە هیچ هێزێکی دەرەکی نییە، چارەنووسی مرۆڤ دیاری بکات یان کاریگەری لەسەر ژیانیدا هەبێت، بێ باوەڕی خۆیان بە ئاشکرا ڕاگەیاند. بەڵام لە ناویشاندا کەسانێکی وەک سورێن کێرکەگارد،4 باوەڕیان بە هێزێکی دەرەکی لە سەروو دەسەڵاتی مرۆڤدا هەبوو. لێرەدا ئەگەرچی ئەم بابەتە بە خاڵی ناکۆکی ئەم دوو ڕەوتەی ناو فەلسەفەی بوونخوازی هەژمار دەکرێت، بەڵام هەر دوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ژیان ئامانج و مەبەستێکی دیاریکراوی نییە. واتا کەسێکی وەک کێرکەگارد ئەگەرچی کەسێکی خوداباوەڕە، بەڵام لەو باوەڕەدا نییە، کە خوا بۆ تاک بە تاکی مرۆڤەکان بە پلانێکی پێشوەختە، داهاتوویانی لە لەوحێکدا نووسی بێتەوە و یان ژیانی بە ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی ئەفراندبێت. ئەم خاڵە، کە ژیان ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی لەپشت نییە، تەواوی فەیلەسووفەکانی قوتابخانەی بوونخوازی کۆ دەکاتەوە. هەر بەم هۆیەشە، کە زۆر جار فەلسەفەی بوونخوازی ڕووبەرووی ئەو تۆمەتانە دەبێتەوە کە ژیان بە تاریک و ڕەش دەبینێت و پڕە لە بێهیوایی.

بێهیوایی، نالۆژیکی، بێمانایی و پووچی، کە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا چەمکی (Absurd)ــی لە بەرانبەردا بەکار هاتووە، باس و خواستی زۆربەی فەیلەسووفەکانی ئەم قوتابخانەیە بووە. پووچی یان (ئەبسێرد) واتا دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە مرۆڤ بە دوایاندا دەگرێت، بەڵام لە جیهانێکدا، کە خۆی هیچ واتایەکی نییە. واتا مرۆڤ بە دوای واتای ژیاندا دەگەرێت لە جیهانێکی بێواتادا. رۆڵی سارتەر لێرەدا زیاتر بەرجەستە دەبێت، کە مەبەستیەتی فەلسەفەکەی لەم قەیرانە ڕزگار بکات و لە هەناوی ئەو پووچییەدا شتێک هەڵبهێنجێت. بە بڕوای سارتەر مرۆڤ کاتێک دەتوانێت خۆی لەم بێمانایییەی ژیاندا ڕزگار بکات، کە باوەڕی بە ئازادیی خۆی هەبێت و خۆی داهاتووەکەی بنیات بنێـت. من دەتوانم کۆمەڵێک بەرنامە و پلانی تایبەت بە خۆمم هەبێت و پەیڕەویان بکەم یان دەتوانم قوتابخانەیەکی ئەخلاقی بۆ خۆم دابڕێژم و لە سەری برۆم. هیچ کەسێک لەو پێگەیەدا نییە کە بتوانێت ڕێگەی ڕاستت نیشان بدات. تەنیا خۆتی کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕێگەی خۆت دەستنیشان دەکەیت. هاورێ و خزم و دۆست و تەنانەت دایک و باوکیشت مافی ئەوەیان نییە کە ڕێگر بن لە بەردەم هەڵبژاردنەکانی تۆدا، چونکە ئەوانیش پێشتر لە هەمان دۆخی تۆدا بوون. جگە لە خۆت، کەس ناتوانێت بڵێت هەڵبژاردن و شێوازی ژیانی تۆ هەڵەیە. مرۆڤ دواجار لە ڕێگەی تاقیکردنەوەوە، ئەو شێوازە ژیانە دەدۆزێتەوە، کە تیدا ئاسودەیە. بە دەستی خۆت داهاتووی خۆت دروست بکە و بگە بەو ئامانجەی، کە وێنات کردووە. سارتەر بۆ زیاتر خستنەڕووی ئەم بابەتە نمونەیەک دەهێنێتەوە،5 لە سەردەمی داگیرکردنی فەڕەنسا لەلایەن نازییەکانەوە لە ساڵی (١٩٤٠)دا، قوتابییەکی دەکەوێتە نێوان دوو جۆرە هەڵبژاردنەوە. لە لایەک برایەکی لەم شەڕەدا کوژراوە و خەریکە وڵاتیان داگیر دەکرێت، لە لایەکی تر دایکێکی پیر و نەخۆشی لە ماڵەوەدا هەیە، کە جەرگی سووتاوە. ئەو نازانێت بچێتە پاڵ سوپای فەڕەنسا و تۆڵەی برایەکەی بکاتەوە یان لە ماڵەوە بمێنێتەوە ئاگای لە دایکە پیرەکەی بێت. سارتەر دەڵێت ئەم قوتابییە پرسیاری لە زۆر کەس دەکرد، تا ڕێگە ڕاستەکەی پێ نیشان بدەن، بەڵام وڵامێکی ڕاستی دەست نەدەکەوت. سارتەر پێی وایە، جگە لە خۆی کەسی تر نەیدەتوانی وڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە. دواجار ئەوە خودی خۆیەتی کە پێویستە هەڵبژاردنێک ئەنجام بدات. لێرەدا نە ئایین و نە ئەخلاق ناتوانن ڕێگە گونجاوەکەی بۆ دیاری بکەن. تۆ ئازادی کەواتە خۆت هەڵی بژێرە. کەس ناتوانێت سەرکۆنەی تۆ بکات کە کام ڕێگەیە هەڵدەبژێریت، چونکە بارودۆخی تۆ لەو ساتەدا ئەمە دەخوازێت.

لە کۆتاییی باسەکەدا زۆر بە کورتی دەکرێت ئاماژە بە دوو بیرۆکەی ناکۆک و دژ بە یەک بکەین. بیرۆکەیەک کە لە سەردەمی فەلسەفی کۆنی یۆنانەوە تا دەگاتە، ئایینە ئاسمانییەکان و تەنانەت ئەم سەردەمەش، پێیان وایە کە ژیانی مرۆڤ بە مەبەست و ئامانجێکی تایبەت ئەفرێندراوە و پڕە لە واتا و ئەرکی مرۆڤ تەنیا دۆزینەوەی واتا ڕاستەقینەکەیە. لایەنێکی تر کە پێک دێت لە فەیلەسووفەکانی بوونخوازی و لە ناویشاندا ژان پۆل سارتەر پێی وایە، کە ژیان هیچ مانا و ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی لەپشت نییە و مرۆڤ پێویستە خۆی واتای بۆ دروست بکات. دروستکردنی واتای ڕاستەقینەی ژیان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانییەوە دەبێت و ئازادە چ جۆرە ژیانێک هەڵدەبژێرێت. مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە بوونی دەکەوێتە پێش ماهیەتییەوە، ئەمەش کرۆکی فەلسەفەی سارتەرە لە قوتابخانەی بوونخوازییدا.

پەراوێزەکان

1    نوالی، محمود (١٣٧٤)، فلسفەهای اگزیستانس و اگزیستانسیالیسم تطبیقی، تبریز، انتشارات دانشگاە تبریز، ص٢٢.

2    ژان پۆل، سارتەر، بوون و نەبوون، وەرگێرانی د. محەمد کەمال، سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١١، ص ٢٣. هەڵبەت ئەم بابەتە لە پەراوێزی ئەم کتێبەدا ئاماژەی پێکراوە و ڕوونکردنەوەی وەرگێڕە. لە سەرچاوە سەرکییەکەدا تەنیا ئاماژەی بە وشەی لاتینی خوارەوە کراوە:ontingentiamundi واتا بوونی هەرشتێک بەندە بە بوونی شتێکی ترەوە:Sartre-Jean-Paul, L’être et le néan, Essai d’ontologie phénoménologique, ÉDITION CORRIGÉE AVEC INDEX PAR A RLETTE ELKAÏM-SARTRE, Éditions Gallimard, 1943.

3    احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.

4    بابائی، پرویز (١٣٨٦)،مکتب های فلسفی از دوران باستان تا امروز، تهران، مؤسسەی انتشارات نگاە، ص٦٥٥.

5    سارتر، ژان پل، اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر، ترجمە دکتر مصطفی رحیمی، چاپ هشتم، تهران، انتشارات مروارید، ١٣٦١. ص٣٨-٣٧.

The post کرۆکی ئەندێشەی سارتەر لە فەلسەفی بوونخوازیدا appeared first on ژنەفتن.

ماهییەتی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا
«مەرگ ئاگاییەکی تایبەتی مرۆڤە»

ژان پۆل سارتەر، لە ڕێگەی فەلسەفەی بوونخوازییەوە، مرۆڤی لە جۆر و شێوازەکانیتری بوون جیاکردەوە. ئەو بوونی بۆ (بوون-بۆ-خۆ) کە ئاماژەیە بۆ کەلوپەل و بابەتە سروشتییەکان، (بوون-لەناو-خۆدا) کە پەیوەستە بە مرۆڤەوە و هەروەها (بوونی-ئەوانیتر) کە باس لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکاندا دەکات، دابەش کرد[1]. لە فەلسەفەی سارتەردا، تەواوی جۆرەکانیتری بوون وەک، دار و درەخت و ئاژەڵ و شمەک و کەلوپەلەکان، هەڵگری ئاگایی نین. واتا هەر شتێک کە بوون-بۆ-خۆ بێت، بە تەنیا ناتوانێت خۆی بەرجەستە بکات، مەگەر لە ڕێگەی ئاگایی ئێمەدا حەقیقەتی دەربکەوێت. دار، دارە و خۆی ناتوانێت بڵێت من دارم، تا کاتێک ئاگایی من بەرجەستەی نەکات یان ناوێکی بۆ دانەنێت. دار و بەرد و سەگ و پشیلە، وەک مرۆڤ خاوەنی ئاگایی نین، هەر بۆیە نازانن کە چین و بۆ کوێ دەچن! واتا بوونیان لە خودیاندایە و داخراوە بە (ئۆبێکت) ناوزەد دەکرێن. ئاژەڵ و گژوگیا و دار و درەخت دەمرن، بەڵام هیچ کات هەستی پێ ناکەن. بەڵام مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە کە دەزانێت دەمرێت، مەرگ ئاگاییەکی تایبەتی مرۆڤە. مرۆڤ بە ئاگایە لە هەموو شتێک ئەمەش بوونی لە بوونەوەرەکانیتر جیا دەکاتەوە. مرۆڤ وەک، بوون-لەناو-خۆدا، بوونی دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە، بەڵام لە بوون-بۆ-خۆدا بە پێچەوانەیە. «بۆ نموونە کاتێک کتێبیک لە ڕەفەی کتێبخانەدا دەبینین، دەزانین کە داهێنەر یان دروستکەری ئەم کتێبە، ئامانج و مەبەستێکی لە پشت ئەو داهێنانەدا هەبووە و سەرەتا ماهییەتی کتێبەکەی بە زەیندا تێپەریوە و دواتر دروستی کردووە»[2]. کاتێک چاومان بە کورسی و مێز یان هەر کەلوپەلێکی دەورووبەرمان دەکەوێت، دەزانین کە بۆ چ مەبەستێک بەکار دێت و لە هۆکاری بوونەکەی بە باشی بە ئاگاین. بەم پێیە بە پێچەوانەی مرۆڤ، ماهییەتیان دەکەوێتە پێش بوونیانەوە.

ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسوف

بە بڕوای سارتەر و زۆرێک لە فەیلەسوفە بوونخوازەکان، «بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە»[3]. مرۆڤ چەقۆ یان کتێبێک نییە کە پێشتر ماهییەتی دیاریکرا بێت، بەڵکو ئەو لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ماهییەتی خۆی دروست دەکات. هەر بۆیە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا هەر وەک خودی سارتەر ئاماژەی پێ دەکات، مرۆڤ هەڵگری هیچ تایبەتمەندییەک نییە و سەرەتا تەنیا بوونی هەیە: «ئەگەر فەیلەسوفە بوونخوازەکان دەڵێن مرۆڤ پێناس ناکرێت، بەم هۆیەیە کە لە سەرەتادا شتێکی ئەوتۆ نییە و هیچ شتێکیش نابێت، مەگەر هەر ئەو شتەی کە لە داهاتوودا دروستی دەکات»[4]. مرۆڤ لە سەرەتادا هیچ جۆرە ئاوەڵناوێکی باش یان خراپی ناخرێتە پاڵ، تا ئەو کاتەی لە ڕەفتار یان هەڵسوکەوتیدا، بەرجەستە نەکرێت. لە ڕوانگەی سارتەردا مرۆڤ پرۆژەیە (Project)[5]. وشەی پرۆژە، کە وەک چەمکێک لە فەلسەفەی سارتەردا ڕەنگی داوەتەوە، لە زمانی فەڕەنسیدا، لە پێشگری (پرۆ-Pro) کە بە واتای (پێش- بەرەو) و چاوگی (جیتێ-Jeter) کە بە واتای (فڕێدان، هەڵدان)ـه، پێک دێت. مرۆڤ پرۆژەیە بەو واتایەی کە بەردەوام خۆی بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و خۆی بەرەو داهاتوو هەڵدەدات و هێدی هێدی، چییەتی یان ماهییەتی خۆی دروست دەکات. پرۆژە تایبەتمەندییەکی (بوون)ـه، کە دەیەوێت لە خۆی زیاتر بێت و بەرەو داهاتوو بڕوات. هەڵبەت مرۆڤ بە ئاگایی و لە ڕێگەی ئەو هێزەوە، کە لە خۆیدا وەری دەگرێت دەبێتە پڕۆژەیەک، کە ماهییەت و چییەتی خۆی بنیات دەنێت.

سارتەر دەڵێت، مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو ئاگاییەی کە لە هەمبەر بوونی خۆیدا هەستی پێدەکات، خۆی لە جیهانێکی جەنجاڵدا دەبینێت، کە جۆرها دۆخ و هەڵومەرجی ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەو هیچ ڕێگەچارەیەکی جگە لە هەڵبژاردن نییە. هەڵبژاردنیش مرۆڤ بەرەو پێداویستییەکیتر، کە (ئازادی)یە پەلکێش دەکات. ئازادی مرۆڤ بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی فەلسەفەی سارتەر هەژمار دەکرێت، «مرۆڤ مەحکومە بە ئازادی»[6]، ئازادی مرۆڤ بە بوونییەوە گرێ دراوە و بەشێکی دانەبڕاوە لێی. بوونی مرۆڤ واتا ئازادی. ئازادی واتا مافی هەڵبژاردن و بڕیاردان، لەم ڕووەوە مرۆڤ خاوەنی ئازادی نییە، بەڵکو خودی ئازادییە. هەرچەندە هاتنە دنیای مرۆڤ لە دەسەڵاتی خۆیدا نییە، بەڵام هەر بە لەدایکبوونییەوە، ئازادیشی لە دایک دەبێت.

مرۆڤ بە تەنیا لە جیهاندا ناژی، بۆیە کاتێک شتێک هەڵدەبژێرێت، بەرپرسیارە لە بەرامبەر کەسانیتریشدا. واتا من شتێک تەنیا بۆ خۆم هەڵنابژێرم بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتیش هەڵدەبژێرم.

ئەگەر بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە و خۆی چارەنووسی خۆی دیاری دەکات، کەواتە بەرپرسیارە لە بەرامبەر ئەو کارانەی کە دەیکات و هەروەها بەرپرسیاریش دەبێت لە بەرامبەر (کەسانیتر)دا. مرۆڤ بە تەنیا لە جیهاندا ناژی، بۆیە کاتێک شتێک هەڵدەبژێرێت، بەرپرسیارە لە بەرامبەر کەسانیتریشدا. واتا من شتێک تەنیا بۆ خۆم هەڵنابژێرم بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتیش هەڵدەبژێرم. هەڵبژاردنی من ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کەسانیترەوە هەیە. کرداری مرۆڤ بریتییە لە هەڵبژاردن و بڕیاردان و لە هەمان کاتدا هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە دەکەوێتە ئەستۆی، چونکە لە هیچ لایەنێک، بۆ ئەنجامدانی کردار، فەرمان وەرناگرێت و خودی خۆی بڕیار دەدات. سارتەر دەڵێت، ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و بڕیاردانەوە دەکەوێتە سەر شانی مرۆڤ، وای لێدەکات بەردەوام (دڵەڕاوکێ)ـی هەبێت، «کاتێک فەرماندەیەکی سەربازی، بەرپرسیاریەتی هێرشێک دەگرێتە ئەستۆ و ژمارەیەک مرۆڤ ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە، ئەمە تەنیا خۆیەتی ئەم بڕیارە دەدات، لەم دۆخەدا ئەم فەرماندەیە بێ دڵەڕاوکێی نابێت»[7]. بڕیار و هەڵبژاردنی تایبەتی ئەو فەرماندەیە، بوو بە بڕیار و هەڵبژاردنی هەمووان، هەر بۆیە ناتوانێت خۆی لە ئەگەری ئەنجامە خراپەکانی ئەو بڕیارە بدزێتەوە.

مرۆڤ جگە لە کرداری خۆی ناتوانێت هیوا لەسەر هیچ شتێکیتر هەڵچنێت.

لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا، مرۆڤەکان بە تەواوی ئازادن و بە هەڵبژاردن و بڕیاردانەوە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن. بەڵام مرۆڤ لە بەرامبەر کۆمەڵێک دۆخ و هەڵومەرجدا بە تەواوی بێ دەسەڵات دەبێت و، هەڵبژاردن و بڕیاردانی لە دەست نامینێت. کاتێک مرۆڤ لە جیهاندا خۆی بە تەنیا دەبینێت و هەروەک سارتەر دەڵێت، «هیچ خوایەک نییە، کە ڕۆژگار بەپێی ویست و ئارەزووی مرۆڤەکاندا بسورێنێت»، تووشی بێهیوایی و نائومێدی دەبێت. لێرەدا سارتەر ئاماژە بە چەمکی فاکت (Facticité) دەکات.[8] فاکت هەموو ئەو هەڵومەرجە نەخوازراوانە دەگرێتەوە کە لەگەڵ مرۆڤدا دێتە بوون. بۆ نموونە ڕەنگی چاوی من ڕەشە، باڵام کورتە، ڕەنگی قژم زەردە، پێستم سوورە، ڕاستە ئەمانە تایبەتمەندی منن، بەڵام من هەڵم نەبژاردوون. مرۆڤ بێ ویستی خۆی لە جیهانێکدا هەڵقوڵاوە، کە ئاو و هەوا و ڕەچەڵەک و مێژو و زمان و کۆمەڵگایەکەی بە بەشێکی دانەبڕاوی هەژمار دەکرێت. لە ڕوانگەی سارتەردا بێهیوای و نائومێدی بە مانای گۆشەگیری نایەت، ڕادەستکردنی ئیرادی خودی مرۆڤە بە کۆمەڵێک ئەگەر. سارتەر دەڵێت، فەلسەفەی بوونخوازی مرۆڤ بە کردارەوە پێناس دەکات و چارەنووسی خۆی دەخاتە ناو دەستی. مرۆڤ جگە لە کرداری خۆی ناتوانێت هیوا لەسەر هیچ شتێکیتر هەڵچنێت. کردار تاکە شتێکە کە بەردەوامی بە مرۆڤ دەبەخشێت، هەر بۆیە هیچ فەلسەفەیەک لە فەلسەفەی بوونخوازی گەشبینتر نییە.

خۆ دوور خستنەوە لە ڕووداوە کۆمەڵایەتی و بەرپرسیاریەتییە کەسێنی و گشتییەکان، بە بیانووی نەبووی ئازادی، مرۆڤ دەکات بە کۆیلە یان کاڵایەک کە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا بە (ئۆبێکت) ناوزەد دەکرێت

مرۆڤ لە فەلسەفەی سارتەردا خاوەنی ئازادییەکی ڕەهایە. بەڵام زۆرجار بەرپرسیاریەتی و دڵەڕاوکێ لە بڕیاردان مرۆڤ تووشی ترس دەکات. سارتەر بە ڕوونی ئاماژەی بەو ترسە کردووە کە لە ئەنجامی بەرپرسیاریەتییەوە دەکەوێتە سەر شانمان، مرۆڤ کاتێک دەزانێت کە خاوەنی ئازادییەکی ڕەهایە و لە بەرامبەردا بۆ هەر کارێک کە دەیکات پێویستە بەرپرسیاریەتییەکەی هەڵبگرێت، بە دوای ڕێگەچارەیەک دەگرێت، خۆی لەژێر بەرپرسیاریەتییەکەیدا بدزێتەوە. سارتەر دەڵێت، ئەمانە ئاساییترین ڕێگەن کە مرۆڤ بۆ فریودانی خۆی دەیگرێتە بەر و کۆمەڵێک بیانووی وەک، ویستی خودا بوو یان ناچار بووم و چارەنووس وای دەویست… دەهێنێتەوە. خۆ دوور خستنەوە لە ڕووداوە کۆمەڵایەتی و بەرپرسیاریەتییە کەسێنی و گشتییەکان، بە بیانووی نەبووی ئازادی، مرۆڤ دەکات بە کۆیلە یان کاڵایەک کە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا بە (ئۆبێکت) ناوزەد دەکرێت[9]. بەم پێیە سەرەکیترین دوژمنی ئازادی لە فەلسەفەی سارتەردا خۆفریودانە. واتا مرۆڤ وا وێنای بکات کە تووشی زەبری کۆمەڵایەتی یان قەدەری دەستی خودا بووە و لە ئەنجامدا خۆی ڕادەستی ئەو قەدەرە بکات و ئەو ڕۆڵە بگێرێت کە بۆی دیاری کراوە.

سارتەر لە ڕێگەی ئەو تێڕاوانینە بوونخوازییەی کە لە هەمبەر مرۆڤدا هەیبوو، مرۆڤی بەرەو قۆناغێکی نوێی ژیان برد و کردییەوە بە خاوەنی خۆی. مرۆڤ چیدی پێویستی بە دەسەڵاتێکی سەرو خۆی نییە و بەبێ هیچ جۆرە هاوکارییەک دەتوانێت هەم خۆی، هەمیش مرۆڤایەتی بنیات بنێت. ئەم قۆناغەی کە سارتەر مرۆڤی تێدا بەرجەستە دەکات، خۆی خاوەنی دەسەڵاتی تەواو و ئازادی ڕەهایە، کە خۆی دەوڵەتداری دەکات. ئازادە بۆ هەڵبژاردنی هەر شتێک و ئەنجامدانی هەر کارێک، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە ئەرکی بەرپرسیاریەتی کارەکەی هەڵبگرێت. هەر مرۆڤێک هەڵەی ڕەفتار و کردارەکانی بە چارەنووس یان قەزا و قەدەر بزانێت، ئەوە لە بەرپرسیاریەتی ڕا دەکات. لە ڕاستیدا لایەنگرانی فەلسەفەی بوونخوازی پێویستە زۆر بێ باک و چاونەترس بن، چونکە خۆیان لە جیهانێکدا دەبیینەوە، کە تەنیا و بێکەسن. هەموو بڕیارەکان خۆیان دیدەن و خۆشیان پێویستە بەرپرسیاریەتییەکەی هەڵبگرن. بەبێ هیچ مەبەستێک لە جیهاندا هەڵقوڵاون، لەگەڵ مردنیشیان دەبنە بەشێک لە خاک و خۆڵ و بۆ هەمیشە کۆتاییان پێ دێت.

سەرچاوە و پەڕاوێزەکان:

[1] Sartre-Jean-Paul, L’être et le néant, Essai d’ontologie phénoménologique, ÉDITION CORRIGÉE AVEC INDEX PAR A RLETTE ELKAÏM-SARTRE, Éditions Gallimard, 1943.

[2] احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.ص١٨٦

[3] امیری، رضا، هستی لنفسە در فلسفە سارتر و نقد آن، فصلنامەی علمی- پژوهشی دانشگاە قم، سال هشتم، شمارەی سوم و چهارم، ص٢٩٨.

[4] گرامی، غلام حسین، بررسی و نقد دیدگاە سارتر دربارە ماهیت انسان، فصلنامە علمی-پژوهشی اندیشە نوین دینی، سال پنجم، شمارە شانزدهم، بهار ١٣٨٨. ص٨٣

[5] سارتر، ژان پل، اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر، ترجمە دکتر مصطفی رحیمی، چاپ هشتم، تهران، انتشارات مروارید، ١٣٦١. ص٣٥-٣٦

[6] ایرانی، احمد، شش انسان مبارز، سارتر، راسل، مارکس، ولتر، لنین، گاندی، لس آنجلس، نشر کارون، ١٣٧٥. ص١٢

[7] عبداللهی، محمد علی، تقدم وجود بر ماهیت از دیدگاە سارتر و هایدگر، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، تهران، شمارە٢، پاییز و زمستان ١٣٨٢. ص١٩٧

[8] علیزمانی، امیر عباس، فرجی، علیرضا، بررسی و تطبیق مفهوم خدا و اصالت در اندیشە کرکگور و سارتر، الهیات تطبیقی علمی-پژوهشی، سال پنجم، شمارە یازدهم، بهار و تابستان ١٣٩٣. ص١٠٢

[9] امیری، رضا، هستی لنفسە در فلسفە سارتر و نقد آن، ص٣١٤.

The post ماهییەتی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا appeared first on ژنەفتن.

بەکاڵابوونی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا
ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسوفی بوونگەرای فەرەنسی

بەکاڵابوونی مرۆڤ لە فەلسەفەی ژان پۆل سارتەردا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بوونی (کەسانیتر)دا هەیە. هەرچەندە سارتەر لە کتێبی (بوون و نەبوون)[1]دا کەسانیتر وەک پێویستییەک بۆ ناسینەوەی بوونی خۆی وێنا دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا وەک بەربەستێک لە هەمبەر ئازادی مرۆڤەکاندا دەبینێت. کاتێک ئەویتر لە من دەڕوانێت خۆی وەک سوبێکتێک (Subject) و منیش وەک ئۆبێکتێک (Object) بەرجەستە دەکات. بەم شێوەیە لە ڕێگەی نیگاوە بڕیارم لەسەر دەدات و من وەک کاڵایەک وێنا دەکات. سارتەر لە پێناسەی کەسانیتردا دەڵێت: «ئەویتر کەسێکە بەردەوام لێم دەڕوانێت»[2].

بە بڕوای سارتەر، دایک و باوک لە پێگەی (کەسانیتر)دا، بە یەکەمین نیگا هەژمار دەکرێن، کە ئازادی تاکەکەسی منداڵ سنووردار دەکەن و هەستی بەکاڵابوونی پێ دەبەخشن. دایک و باوک وەک خولقێنەری منداڵ، بە پلەی یەکەم، دەسەڵاتی تەواویان بە سەریدا هەیە و ئەوان بە پێی دۆخی کۆمەڵایەتی و بیر و باوەڕەکانیان نەک ڕابردوو، بەڵکوو داهاتووی منداڵەکەش دیاری دەکەن. بەم پێیە، بە لەدایکبوونی هەر تاکێک سیستەمێکی تایبەت و پێشوەختە، لەلایەن دایک و باوکەوە چاوەڕوانی دەکات. ئەم جۆرە سیستەمەی، کە دایک و باوک خاوەندارێتی دەکەن، لەگەڵ کرۆکی فەلسەفەی سارتەردا، کە ئازادی هەڵبژاردن و هەروەها وتە باوناوبانگەکەی (بوونی مرۆڤ، دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە) لەخۆ دەگرێت، یەک ناگرێتەوە. لێرەدا هیچ جۆرە هەڵبژاردنێک لە ئارادا نییە جگە لەوەی، کە دایک و باوکی بۆی دیاری دەکەن. هەروەها ماهییەتێکی پێشوەختە لەلایەن دایک و باوکەوە بە سەر منداڵدا دەسەپێت. سارتەر لە کتێبی (وشەکان)دا، دەڵێت:«بوونی من لە ژێر دەستی گەورەکاندا بوو، فێر ببووم لە گۆشەنیگای ئەواندا خۆم ببینم، منداڵکارێک بووم و گەورەکان لە هەوڵی ئەوەدا بوون (بە پێی بیروباوەڕیان) دێوێکم لێ دروست بکەن»[3]. تەنانەت لە دەستدانی باوکی لە تەمەنی دوو ساڵیدا بە بەخت و چانسێک دەزانێت: «گەر باوکم لە ژیاندا بووایە، بە بێ هیچ گومانێک تۆوی دژایەتی و ڕق و قینم لە دڵدا دروست دەبوو و ئاکار و ڕەوشتیم بە بنەمای بیر و باوەڕەکانم دادەنا…»[4]. هەرچەندە باپیری سارتەر شوێنی باوکی دەگرێتەوە و تاڕادەیەک دەیخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، بەڵام سارتەر ئازادی خۆی لە مەرگی باوکیدا دەبینێت، «گەر باوکم لە ژیاندا بووایە، ماف و ئەرکەکانی خۆم دەناسی، بەڵام مردووە و من لێی بێ ئاگام.»[5]

بە بڕوای سارتەر «گەورەکان وەک کاڵایەک لە منداڵ دەڕوانن، ئەوان پێش ئەوەی منداڵ فێری بەکارهێنانی جێناوی (من) بێت، جێناوی (ئەو)ـی بۆ بە کار دەبەن و بە تێپەرینی کات منداڵەکە خۆی وەک کەسی سێیەم وێنا دەکات و هەڵگری هەمان تایبەتمەندی دەبێت، کە گەورەکان بۆیان دیاری کردووە.»

نموونەی ئەم جۆرە بەکاڵا بوونەی مرۆڤ لە ژێر کاریگەری بیر و باوەڕی دایک و باوکدا، لە چەندین بەرهەمی ئەدەبی سارتەردا ڕەنگی داوەتەوە. چیرۆکی درێژی منداڵی بەرێوەبەرێک (L’enfance d’un chef)[6] ڕەنگە لە نموونە هەرە باشەکاندا بێت. هەرچەندە ئەم چیرۆکە، دەکرێت لە کۆمەڵێک ڕوانگەی تری، دەروونناسی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و بوونخوازی لێک بدرێتەوە، بەڵام بابەتی بەکاڵابوونی کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکە بە درێژایی گێڕانەوەکەدا هەستی پێ دەکرێت. چیرۆکەکە باس لە گەورەبوونی منداڵێک بە ناوی لوسییەن (Lucien Fleurier) دەکات، کە لە ژێر کاریگەری هیوا و ئاواتەکانی باوکیدا گەورە دەبێت. باوکی وەک خاوەن کارگەیەکی گەورە هەر لە منداڵییەوە لوسییەن فێری ئەوە دەکات چۆن وەک بەرێوەبەرێک ڕەفتار بکات و لە دوای مەرگیدا ئەرکی بەرێوەبردنی کارگەکە لە ئەستۆ بگرێت. بەم هۆیەوە لوسییەن بە دوای هیچکام لە ئاواتە تایبەتەکانی خۆی ناکەوێت و هەموو کات لە هەوڵی ئەوەدایە وەک ئەو وێنەیە ڕەفتار بکات، کە ئەوانیتر بۆیان دروست کردووە. لە کۆتایی چیرۆکەکەشدا لوسییەن دەبێتە ئەو کارەکتەرەی، کە باوکی هیوای بۆ دەخواست و وەک بەرێوەبەرێک شوێنی دەگرێتەوە. بەم پێیە منداڵ بۆ ڕازیکردنی دڵی دایک و باوکی هیچ چارەیەکی جگە لە ملکەچبوون بۆ بڕیارەکانیان نییە و بەم شێوەیە، دایک باوک ڕۆڵی خودا لە ژیانی منداڵدا دەگێرن. بە بڕوای سارتەر «گەورەکان وەک کاڵایەک لە منداڵ دەڕوانن، ئەوان پێش ئەوەی منداڵ فێری بەکارهێنانی جێناوی (من) بێت، جێناوی (ئەو)ـی بۆ بە کار دەبەن و بە تێپەرینی کات منداڵەکە خۆی وەک کەسی سێیەم وێنا دەکات و هەڵگری هەمان تایبەتمەندی دەبێت، کە گەورەکان بۆیان دیاری کردووە.»[7]

سارتەر دەڵێت: «ئێمە لە پەیوەندی سێکسدا، لە هەوڵی ئەوەداین جەستەی ئەویتر تا ئەو ڕادەیە داگیر بکەین، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات.»

دووەمین لایەنی بەکاڵابوونی مرۆڤ لە فەلسەفەی سارتەردا، خۆشەویستییە. لە خۆشەویستیدا دوو لایەن هەن، کە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان یەکتری داگیر بکەن. سارتەر خۆشەویستی بە مەترسییەک دەزانێت، کە ئازادی مرۆڤ پێشێل دەکات. «بە وتەی سارتەر لە خۆشەویستیدا وەک تێکرای پەیوەندییە مرۆییەکانیتر، ئامانجی ئێمە بە کۆیلەکردن یان بوونە کۆیلەی ئەویترە، لە پێگەی ماسۆشی (masochism) و سادیسمدا (sadism)». کاتێک من ئازادی ئەویتر لەناو دەبەم و ئەویتر ئازادی من لەناو دەبات، یەکەمیان سادیزم (چێژ لە ئازاردانی ئەویتر) و دووەمیان ماسۆشیزم (چێژ لە خۆئازاردان)، وەردەگرم، واتا خۆشەویستی لە بەردەم دوو جۆر دایە، یان خۆشەویستییەکە بە شێوەی ماسۆشیستییانە، یان بە شێوەی سادیستییانە دەبێت[8]. بەم پێیە لە خۆشەویستیدا یان من دەبێت ئەویتر بکەم بە کاڵای خۆم و چێژ لە ئازاردانی ئەویتر (سادیسم) وەربگرم، یان بە ناچاری کاتێک دەزانم توانای داگیرکردنی ئەویترم نییە، بە بێ هیچ بەرگرییەک ببم بە کاڵای ئەو و بەرگەی ئەو ئازارە (ماسۆشیسم) بگرم. لەگەڵ ئەمەشدا، دڵدار (عاشق) دەیەوێت لە ڕێگەی جەستەوە خاوەندارێتی دڵبەر (مەعشوق) بکات. سارتەر دەڵێت: «ئێمە لە پەیوەندی سێکسدا، لە هەوڵی ئەوەداین جەستەی ئەویتر تا ئەو ڕادەیە داگیر بکەین، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات.» بە دەربرینێکتر کەسی سادیسم کە لە جەستەی خۆی بێزارە، تەنیا لە هەوڵی خاوەندارێتی جەستەی ئەویترە، ئەو بە ئازاردانی کەسی بەرامبەری چێژ وەردەگرێت و بەم شێوەیە شوناسی بۆ دەگەرێتەوە. بە پێچەوانەوە کەسی ماسۆشیزم خۆی لە بەرامبەر ئەویتردا بە تاوانبار دەزانێت و دەیەوێت لە ڕێگەی پەیوەندی سێکسییەوە خۆی ئازار بدات، تاکوو بەم شێوەیە تۆڵە لە جەستەی خۆی بکاتەوە.[9] بە بڕوای سارتەر حەزی سێکسی دواجار بە شکست کۆتایی دێت، چونکو لە لوتکەی چێژدا کۆتایی دێت و هیچ کات ڕەزامەندی تیدا بە دەست نایەت.

خۆشەویستی پارادۆکسە! چونکو مرۆڤ ناتوانێت هەم ئازاد بێت و هەم ئازاد نەبێت، هەم کۆیلە بێت و هەم کۆیلە نەبێت. چوونە ناو پەیوەندی خۆشەویستی بە واتای چوونە ناو ململانێ و کێشمەکێشێکی بێ کۆتا و بێ ئەنجامە.

لە ڕوانگەی سارتەردا، خۆشەویستی بریتییە لە خاوەندارێتی و دەستەمۆکردنی کەسێک بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە، کاریگەریەکی لەسەر ئازادی ئەویتردا هەبێت و، بۆ ئەوەی ئەم خۆشەویستییە بگاتە ئەنجام، پێویستە ئەویتریش ئەوڤیندار بێت و پارێزگاری لە ئازادی کەسی بەرامبەریدا بکات[10]، بەڵام سارتەر ئەم جۆرە پەیوەندییە بە شتێکی مەحاڵ دەزانێت و دەڵێت، دڵدار ناچارە بە جۆرێک لە نیگای دڵبەرەکەیدا دەربکەوێت، کە خۆی نییە و بەپێی حەز و ویست و ئارەزووەکانی ئەو خۆی نمایش بکات. ئەمەش جۆرێکە لە خۆ فریودان. ئەوان لە ڕێگەی زمانەوە تەنیا لە پێناو ڕاگرتنی دڵی یەکتر خۆیان فریو دەدەن. خۆشەویستی پارادۆکسە! چونکو مرۆڤ ناتوانێت هەم ئازاد بێت و هەم ئازاد نەبێت، هەم کۆیلە بێت و هەم کۆیلە نەبێت. چوونە ناو پەیوەندی خۆشەویستی بە واتای چوونە ناو ململانێ و کێشمەکێشێکی بێ کۆتا و بێ ئەنجامە. «من لە خۆشەویستیدا خەریکی سنووردارکردنی ئازادی ئەویترم، من ئەوم بۆ خۆم دەوێت و فەرمانی پێدەکەم، کە تەنیا منی بوێت.»[11]

تاکەکان لە ڕێگەی نیگاوە بەردەوام لە هەوڵی سنووردارکردنی ئازادی یەکتردان و شەڕی سوبێکت و ئۆبێکت بوون دەکەن و بڕیار لەسەر یەکتری دەدەن، بەڵام ئەم ململانێیە لەگەڵ خوادا تاک لایەنەیە.

لایەنی سێیەمی بەکاڵابوونی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا، بۆ پەیوەندی نێوان خودا و مرۆڤەکان دەگەڕێتەوە. تاکەکان لە ڕێگەی نیگاوە بەردەوام لە هەوڵی سنووردارکردنی ئازادی یەکتردان و شەڕی سوبێکت و ئۆبێکت بوون دەکەن و بڕیار لەسەر یەکتری دەدەن، بەڵام ئەم ململانێیە لەگەڵ خوادا تاک لایەنەیە. چونکو خودا لە هەموو کەسێک دەڕوانێت و دەیکات بە ئۆبێکتی خۆی، بەڵام کەس ناتوانێت ئەو ببینێت بیکات بە سوبێکت. خودا بوونێکە دەبینێت، بەڵام نابینرێت. خودا سوبێکتێکە هەرگیز نابێت بە ئۆبێکت. ئەو بە شێوەیەکی تاک لایەنە بڕیارمان لەسەر دەدات و بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستە ئۆبێکتی ئەو بم.

بوونی هەمەلایەنی خودا وەک چاودێرێک، کە هیچ شتێکی لە دەست رزگار نابێت، مرۆڤ ناچار دەکات هەمووکات بە ترس و دڵەڕاوکێوە بژیت. سارتەر پەیوەندی نێوان خودا و مرۆڤەکانی بە پاشایەکی ستەمکار و گەلێکی گویڕایەڵ شوبهاندووە. پاشا لە ڕێگەی سیخوڕ و چاودێرەکانی، ئاگاداری گشت دۆخی وڵاتەکەی دەبێت و لەم ڕێگەیەوە زیاتر دەسەڵاتی خۆی پتەو دەکات. ئەو گەلەکەی وەک کۆیلەیەک دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆی و بڕیارەکانیان بە سەردا دەسەپێنێت. خوداش بە هەمان شێوە پاشای زەوی و ئاسمانەکانە، ئەویش لە ڕێگەی سیخوڕیکردن و چاودێرییەوە خۆی بەرێوە دەبات. هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی لەو نیگایانەدا بدزێتەوە، کە تا قوڵایی ناخی مرۆڤەکاندا دزە دەکات. مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک بەرگەی نیگایەک ناگرێت، کە بەردەوام چاودێری بکات، هەر بۆیە بەردەوام هەست بە شەرم دەکات، چونکو دەزانێت بۆ هەر کردەوە یان قسەیەک، لە ئاسمانەوە بڕیارێکی لەسەر دەدرێت. هەر بۆیە سارتەر دەڵێت: «مرۆڤ لەبەردەم خوایەکی وەهادا هەست بە شەرم دەکات و شوناسی خۆی لەدەست دەدات و ئەمەش، سەرچاوەی ترسی مرۆڤە لە خوا.»[12]

بە بڕوای سارتەر مەرجی ئازادی مرۆڤە لەوەدایە، کە ڕەفتاری پێشبینی نەکراو بێت و تەنانەت خوداش نەزانێت، کە لە داهاتوودا چ جۆرە ڕەفتارێکی دەبێت.

سارتەر دەڵێت، خودا بەو زانین و زانستە ڕەهایەی کە هەیەتی، هەموو جۆرە ڕاستییەک لەسەر ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی من دەزانێت و هەموو کردەوەکانمی لە ئەزەلەوە پێشبینی کردووە. من ناتوانم ڕەفتارێکم هەبێت کە لە دەرەوەی زانینی خودایە. کەسێک، کە زانین و دەسەڵاتی لە سەروو ئێمەدایە، ئێمە دەکاتە کۆیلەی خۆی. بە بڕوای سارتەر مەرجی ئازادی مرۆڤە لەوەدایە، کە ڕەفتاری پێشبینی نەکراو بێت و تەنانەت خوداش نەزانێت، کە لە داهاتوودا چ جۆرە ڕەفتارێکی دەبێت. ئەگەر من بزانم پێشتر ڕەفتارم دیاری کراوە، ئیتر بەرپرسیارەتی ئەو کارانە هەڵناگرم، کە ئەنجامیان دەدەم. لە ڕاستیدا خودا بەرپرسیاری ڕەفتارەکانی من دەبێت. بە وتەی سارتەر، مرۆڤ لەم دۆخەدا بە هیچ شێوەیەک خۆی ئازاد نابینێت و وەک کۆیلەیەک دەردەکەوێت لە دەستی خوادا و لە لایەکیتر مرۆڤ لە بەردەم ڕووداوە تراژیدییەکاندا ئاسایی دەردەکەوێت، چونکە ئەم ڕووداوانە بە بەشێک لە ویست و ئیرادەی خودا هەژمار دەکات.[13]

وەک لە کۆتایی باسەکەدا دەردەکەوێت، هەر سێ لایەنی، بەکاڵابوون یان کۆیلایەتی مرۆڤ لە فەلسەفەی سارتەردا، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئازادییەوە هەیە، دایک و باوک وەک کەسانی باڵادەست منداڵ بەپێی حەز و ئارەزوو و تەنانەت ئایدۆلۆژیایی خۆیان پەروەردە دەکەن و ئازادی هەڵبژاردنی منداڵەکە بە تەواوی پێشێل دەکرێت. خۆشەویستیش بە هەمان شێوە بریتییە لە بە کۆیلەکردن یان بوونە کۆیلەی ئەویتر لە پێگەی سادیسم و ماسۆشیزمدا. کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە، یان دەبێت بەپێی حەز و ئارەزووەکانی ئەویتر ڕەفتار بکات یان بە پێچەوانە ئەویتر ناچار بکات، گوێڕایەڵی بێت. بەم شێوەیە ئازادی هەر دوولا سنووردار دەکرێت. هەروەها بوونی خواش لە فەلسەفەی سارتەردا هەموو کات وەک بەربەستێک لە بەردەم ئازادی مرۆڤەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام سارتەر بۆ بەرگریکردن لەو ئازادییەی کە کۆڵەکەی فەلسەفە بوونخوازییەکەی لەسەر بنیات نابوو، دەستی خوای لە پەڕەی رۆژگار دوورخستەوە و مرۆڤی خستە شوێنی. بە بڕوای سارتەر مرۆڤەکان بە درێژایی مێژوو، بۆ هەڵاتن لە ئازادی و بەرپرسیارەتی سەر شانیان لە ناخیاندا خوایەکیان ئەفراندووە تا هەموو گەمژایەتی و بڕیارە هەڵەکانی خۆیانی بخەنە سەر. لە ڕاستیدا دەکرێت بڵێین، باس و خواستی مرۆڤ لە فەلسەفەی سارتەردا لە پاش مەرگی خوداوە، سەر هەڵدەدات. ئەگەر لە ڕابردوودا ڕووداوەکان لەسەر دەستی خوادا واتایان وەردەگرت، ئەمرۆکە مرۆڤ ئەو واتایەیان پێ دەبەخشێت.

پەراوێزەکان:

[1] Sartre-Jean-Paul, L’être et le néan, 1943.

[2] علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، ص٥٧

[3] سارتر، ژان پل، کلمات، ص١١٠

[4] هەمان سەرچاوە، ص١١٦

[5] شهرآیینی، سیدمصطفی، زینلی، راضیه، وجود برای دیگری از دیدگاه سارتر، ص١١٧

[6] Sartre-Jean-Paul, L’enfance d’un chef,1939

[7] شهرآیینی، سیدمصطفی، زینلی، راضیه، وجود برای دیگری از دیدگاه سارتر، ص١١٦.

[8] ئاسۆس ساڵح محمود، ئازادی بوون لە ڕوانگەی بوونخوازی سارتەرەوە لە شیعری بەکر عەلیدا، ل٧٧

[9] شهرآیینی، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ص١٢١

[10] علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، ص٦٣

[11] احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، ص٢٢٠

[12] علوی تبار، هدایت، ملحدشدن سارتر در کودکی، ص٦٥

[13] علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، ص٦٦

سەرچاوەکان:

[١]Sartre-Jean-Paul, L’être et le néan, Essai d’ontologie phénoménologique, ÉDITION CORRIGÉE AVEC INDEX PAR A RLETTE ELKAÏM-SARTRE, Éditions Gallimard, 1943.

[٢] علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، تهران، شمارە٢، پاییز و زمستان ١٣٨٢.

[٣] سارتر، ژان پل، کلمات، ترجمە حسینقلی جواهرچی، انتشارات کاوە، ١٣٤٤.

[٤]شهرآیینی، سید مصطفی،زینلی، راضیه، وجود برای دیگری از دیدگاه سارتر، نشریەی پژوهشهای فلسفی، دانشگاه تبریز، سال ٥،پاییزوزمستان ٩٠، شماره مسلسل٩

[٥]Sartre-Jean-Paul, L’enfance d’un chef© ÉditiOns Gallimard, Paris, 1939.

[٦] سارتەر، ژان پۆل، بوون و نەبوون، وەرگێڕانی د. محەمد کەمال، سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١١.

[٧] ئاسۆس ساڵح محمود، ئازادی بوون لە ڕوانگەی بوونخوازی سارتەرەوە لە شیعری بەکر عەلیدا، گۆڤاری کەلێن، ژمارە ٧، ٢٠٢٠. https://dengekan.info/archives/14351

[٨] احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.

[٩] علوی تبار، هدایت، ملحدشدن سارتر در کودکی، به نقل از کتاب رهیافتهای فکری- فلسفی معاصر در غرب، به کوشش حسین کلباسیاشتری جلد اول، تهران، انتشارات پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، ١٣٨٨.

The post بەکاڵابوونی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا appeared first on ژنەفتن.

بوونی (کەسانیتر) لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا
بوونی کەسانیتر دۆزەخە!

ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسوفی فەڕەنسی

ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) بە یەکێک لە گرنگترین بیریارانی سەدەی بیستەم هەژمار دەکرێت، کە لە پاش جەنگی جیهانی دووەمەوە، زۆرێک لە بزوتنەوە ئەدەبی و سیاسی و هونەرییەکانی ئەوروپا لە ژێر کاریگەری بیروباوەڕە و فەلسەفە بوونخوازییەکەیدا سەریان هەڵدا. سارتەر لە ساڵی (١٩٤٤)دا بە نووسینی کتێبی (بوون و نەبوون [١]) تێروانێکی نوێی لە هەمبەر فەلسەفەی بوونخوازیدا خستەڕوو و کۆمەلێک چەمک و دەستەواژەی نوێی لەم بوارەدا بەکارهێنا. بەشێوەیەکی گشتی سارتەر لە کتێبی (بوون و نەبوون)دا سەرەتا (بوون) دابەشی دوو لقی بوون-بۆ-خۆ (L’étre-pour-soi) و بوون-لەناو-خۆدا (L’étre-en-soi) دەکات و پاشان لە بوون-لەناو-خۆدا بەشێکیتر بەناوی بوون-بۆ-کەسانیتر(L’existenced’autrui) دەست نیشان دەکات. سارتەر دەڵێت، هەموو ئەو شتانەی کە خاڵین لە ئاگایی، وەکو کەلوپەل و تەنانەت جەستەی مرۆڤیش بە بوون-لەناو-خۆدا هەژمار دەکرێن. لە بوون-لەناو-خۆدا، بوون و چییەتی (ماهییەت) مرۆڤ لەگەڵ یەکدا هاوتان، بەڵام لە بوون-بۆ-خۆ، بوون دەکەوێتە پێش چییەتییەوە. بەو واتایەی کە هیچ جەوهەرێکی پێشوەختە بوونی مرۆڤی داگیر نەکردووە و مرۆڤ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانییەوە، خۆی دروست دەکات[٢]. «واتا مرۆڤەکان پێش ئەوەی کە هەڵەکەر یان مەسیحییەکی باوەڕدار، ترسنۆک، زیرەک، پارێزگار یان سۆسیالیست بن، بوونیان هەیە[٣]». بوون-بۆ-خۆ بە پێچەوانەی بوون-لەناو-خۆدا، لێوانلێو نییە و پێویستە مرۆڤ خۆی پڕی بکاتەوە.

سارتەر بەشی سێیەمی کتێبی (بوون و نەبوون)ــی تایبەت بە بوون-بۆ-کەسانیتردا تەرخان کردووە. بوون-بۆ-کەسانیتر لە فەلسەفەی سارتەردا پێگەیەکی گرنگی هەیە و ڕەنگە هەر ئەم بابەتەش بێت، کە سارتەر لە فەیلەسوفە بوونخوازەکانیتر جیا دەکاتەوە. سارتەر دەڵێت مرۆڤ بە تەنیا لەم جیهانەدا ناژی و من لە جیهانێکدا دەژیم کە کەسانیی تریش وەک من درێژە بە ژیان دەدەن.لە ڕوانگەی سارتەرەوە ئەم وتەیەی دیکارت، «من بیر دەکەمەوە، کەواتە من هەم» بۆ زەینی تاکەکەسی دەگرێتەوە. بەو واتایەی کە مرۆڤ تەنیا لە تاکێتی خۆیدا، خۆی دەدۆزێتەوە و سەلماندنی ڕاستێتی کەسانیتر مەحاڵ دەکات. سارتەر دەڵێت بوونخوازەکانیش لە ڕێگەی «من بیر دەکەمەوە» خۆیان دەدۆزنەوە بەڵام لەبەرانبەر کەسانیتردا. کەسانیتر مەرجی بوونی منن. هەر بۆیە مرۆڤ لە «من بیر دەکەمەوە، کەواتە من هەم» نەک تەنیا خۆی بەڵکوو کەسانیتریش دەدۆزێتەوە[٤]. بە بڕوای سارتەر کاتێک مرۆڤ لە نیگای ئەویتردا دەردەکەوێت، تاکێتی خۆی لەدەست دەدات، لەبەرئەوەی ئەویتر وەک کۆیلە یان کاڵایەک بریاری لەسەر دەدات.

نیگای کەسیتر ئازادی من سنووردار دەکات و بەزاڵبوونی بەسەر مندا، من وەک کاڵا یان کۆیلەیەک بەکاردەهێنێت. کاتێک ئەویتر لە من دەڕوانێت خۆی دەکاتە سووبێکت (subject) من دەکاتە ئۆبێکتی(object) خۆی

سارتەر پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بەجۆرێک لە دوژمنایەتی دەزانێت و بۆ وەسفی ئەم پەیوەندییەش سوود لە خوازەی (نیگا) وەردەگرێت. نیگای کەسیتر ئازادی من سنووردار دەکات و بەزاڵبوونی بەسەر مندا، من وەک کاڵا یان کۆیلەیەک بەکاردەهێنێت. کاتێک ئەویتر لە من دەڕوانێت خۆی دەکاتە سووبێکت (subject) من دەکاتە ئۆبێکتی(object) خۆی. ئەو لە گۆشەنیگایەکەوە لە من دەروانێت کە من ناتوانم بەو شێوەیە خۆم ببینم. نیگای ئەویتر جیهانی من دەدزێت و بۆ پلەی ئۆبێکتێک دامدەگرێت کەچی من وەک سووبێکتێک خاوەنی جیهانی خۆمم، بەڵام لەژێر کاریگەری نیگای ئەویتردا سووبێکتڤیزمی من لە دەست دەردەچێت و جیهانی من ڕوخسارێکی تازە دەگرێتە خۆی کە لە سەرووی تێگەیشتنی منەوەیە. ئەمە ڕوخسارێکە کە ئەویتر بە منی بەخشیوە و کردوویەتی بە بەشێک لە جیهانی خۆی[٥]. کاتێک دەبینم کە بەجۆرێکی تر لەڕوانگەی کەسانیترەوە وێنا دەکرێم شەرم دامدەگرێت. چەمکی شەرم[٦](La honte)لە تێروانینی سارتەر بە واتایی (ئاگایی لە خۆ)  یان جۆرێک لە خۆناسی بەکار دێت. بە دەربڕینێکیتر من لەشەرمدا ئاستی بوونی خۆم شەرمەزار دەبم و لایەنێکیتری بوونی خۆم دەناسم. من ئێستا شتێکی خراپم کرد یان پۆزێکی ناشرینم لێدا. ئەو کارە بە بوونی منەوە دەنووسێت، من بریاری لەسەر نادەم و تاوانباریشی ناکەم، بەڵکو لەگەڵیدا دەژیم و هەستی پێدەکەم. کتوپڕ سەر هەڵدەبرم کەسێک منی بینی. من هەست بە ناشیرینی پۆزلێدانەکەم دەکەم و شەرمەزار دەبم. شەرم کردنەکەم تێڕامانانە نییە چونکە بوونی ئەو کەسە لەناو ئاگایی مندا لە ئاکامی تێرامانەوە پەیدا نەبووە. من تەنیا ئاگام لە خۆمە و بوونی ئەویتریش دەبێتە ناوەندێک لەنێوان من و بوونی خۆمدا، من بەو شێوەیەی بۆ ئەو دەردەکەوم شەرمەزارم[٧].

سارتەر لە بەشی سێیەمی کتێبی (بوون و نەبوون)دا، بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی نیگای ئەویتر، کەسێک وەک نموونە دەهێنێتەوە کە لە کونی کلیلی دەرگایەکەوە، لە ژوورێک دەروانێت. ئەو کەسەی کە خەریکی ئەم کارەیە، ڕەنگە لەبەر کنجوکۆڵی یان سەردەرهێنان لە بابەتێک یان ئیرەییەوە خۆی بۆ کونی دەرگایەکە خوار کردۆتەوە. سارتەر بەم جۆرە باسی دۆخی ئەو کەسە دەکات، هەست بە هیچ شتێک ناکەم، لەم دۆخەدا نوقمی بینین و بیستنم و جگە لەم بابەتە ئاگام لە هیچی تر نییە و تەواوی هۆش و زەینم بۆ لای ئەم دیمەنە کێش کراوە. کتوپڕ گوێم لە چرپەی پێیەک دەبێت و لەپشتی من ڕادەوەستێت. لەم کاتەدا بەجۆرێک هەست بە بوونی خۆم دەکەم کە لەکاتی سەیرکردنی دیمەنەکەدا لێی بێئاگا بووم. واتا بەشێوەیەکی کتوپڕ ڕووبەڕووی خۆم دەبمەوە و گۆڕانێکی گەورە لە کەسایەتی مندا ڕوو دەدات. بوونی ئەویتر من بە ئاگا دێنێتەوە و لەو کاتەدا لە جیهانی نەبوونەوە بەخەبەر دێم، بەم شێوەیە بوونی ئەویتر من بە ئاگا دێنێتەوە. لەم دۆخەدا ئیتر من سووبێکت نیم بەڵکوو خۆم وەک ئۆبێکتێک دەبینم کە ئامادەم ئەویتر بیریارم لەسەر بدات[٨]… بە دەربڕینێکیتر تا پێش بوونی ئەویتر کەسەکە ئاگاداری ئەو ڕەفتارەی نەبوو، کە لە کونی کلیلی دەرگایەکەوە گوێ بۆ قسەکان قوڵاخ کردبوو، بەڵام دەرکەوتنی ئەویتر بووە هۆکارێک تا خۆی ببینێت و بەئاگا بێتەوە. هەر بۆیە ئەو بەهۆی نیگای ئەویترەوە هەستی بەم کارە ناشرینەی خۆی کرد. ئەو خۆی لە گۆشەنیگای چاوی کەسێکی ترەوە دەبینێت و هەر ئەمەش وای لێدەکات کە شەرم دایبگرێت.

تاکە پەیوەندییەک کە دەکرێت لەنێوان دوو مرۆڤدا هەبێت پەیوەندی نێوان سووبێکت و ئۆبێکتە، پەیوەندی نێوان دوو سووبێکت هەرگیز سەر ناگرێت.

من لەبەرانبەر نیگای کەسانیتردا بێ دەسەڵاتم و ناچارم بەرگە بگرم، لەبەر ئەوەی من ئەو شتەم کە نیگای ئەویتر بڕیارم لەسەر دەدات، نەک ئەو شتەی کە خۆم دروستم کردووە[٩]. بە وتەی سارتەر مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕەها لە بەرانبەر نیگای کەسانیتردا بێ دەسەڵات نییە. ئەگەر ئەو بە نیگای خۆی من دەکات کۆیلە و کاڵا یان ئۆبێکت، منیش دەتوانم هەمان ڕەفتاری لە بەرانبەردا بکەم. هەر بۆیە تەنیا ڕێگەچارە بۆ ڕزگاربوون لەم ئۆبێکتیڤە، بە ئۆبێکت کردنی کەسی بەرانبەرمە. بە ئەنجامدانی ئەم کارە ئەویتر سووبێکتیڤی خۆی لە دەست دەدات و من دووبارە سووبێکتڤی خۆم وەردەگرمەوە. هەر بۆیە ئەم خولانەوەیە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. من لە هەوڵدام ئەویتر بکەم بە ئۆبێکتی خۆم و ئەویتریش لە هەوڵدایە من بکات بە ئۆبێکتی خۆی. ڕێگەی سێیەمی نییە. تاکە پەیوەندییەک کە دەکرێت لەنێوان دوو مرۆڤدا هەبێت پەیوەندی نێوان سووبێکت و ئۆبێکتە، پەیوەندی نێوان دوو سووبێکت هەرگیز سەر ناگرێت. من لە پەیوەندیم لەگەڵ ئەویتردا و تەنیا دوو ڕێگەم لە پێشە: یان پێش ئەو بکەوم و وەک کاڵایەک لێی بڕوانم، یان ڕێگەی بدەم ئەو پێش من کەوێت و من بکات بە کاڵای خۆی. مرۆڤ ڕێگرە لەبەردەم ئازادی کەسانیتردا، وەک بڵێی ئازادی هەر تاکێک لەگەڵ ئازادی تاکێکیتردا لە ڕکابەریدان. ڕێزلێنان لە ئازادی کەسانیردا قسەیەکی بێ مانایە، بەو هۆیەی کە تەنانەت ئەگەر مەبەستیشمان ڕێزلێنان لە ئازادی ئەویتر بێت، ئەوەی لە کرداردا ئەنجامی دەدەین، پێچەوانەی بیر کردنەوەمانە[١٠].

ئەم جۆرە تێڕاونینە نەرێنییەی سارتەر بۆ بوونی کەسانیتر، کە وەک جەهەنەمێک وەسفیان دەکات، بە پلەی یەکەم لە شانۆنامەی (No Exit[١١])دا ڕنگی داوەتەوە. ئەم شانۆنامەیە لە سێ کارەکتەری سەرەکی بە ناوەکانی گارسۆن (Garsen) و ئینز (Ienz) وئێستێل (Estel) پێک دێت، کە ژیانیان کۆتایی پێ هاتووە و لە ژوورێکدا کە لە جەهەنەم دەچێت، ڕووبەرووی یەک بوونەتەوە و ناچارن بەرگەی یەکتری بگرن. دەرگای ئەو ژوورە بۆ هەمیشە داخراوە و چرایەکەی هیچ کات ناکوژێتەوە و بەردەوام ڕووناکە و بەم هۆیەوە بۆ ساتێکیش ناتوانن چاو دابخەن و بنوون. بابەتی سەرەکی ئەم شانۆنامەیە بریتییە لە (نیگا) هەمان ئەو نیگایەی کە سارتەر دەڵێت، هەر تاکێک لەبەرانبەریدا بێ دەسەڵاتە و شەرم دایدەگرێت. سارتەر بە چەندین شێوە لەم شانۆنامەیەدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بابەتی نیگای کەسانیتری گەڵاڵە کردووە. لێرەدا ڕووناکی بۆ مەبەستی بینینی یەکتری بە کارهێناوە، ئەگینا پێویست بوو جەهەنم تاریک بێت. ئەو سێ کارەکتەرە بە شێوەیەکی بەردەوام لە یەکتر دەروانن و بڕیار لەسەر یەکتری دەدەن. هەروەها ئەم دۆزەخە ئاوێنەی نییە، کە بتوانن تیدا ڕوخساری خۆیان ببینن، کەواتە ناچارن وەک ئاوێنەیەک بۆ یەکتری دەرکەون. ئەوان لە ڕێگەی وەسفکردنی یەکتردا هەست بە بوونی خۆیان دەکەن. من لە نیگای کەسانیتردا خۆم دەبینم و کەسایەتی خۆم دەناسم، ئەویتر وەک ئاوێنەیەک شوناسم پێدەدات.. کەسانیتر لە ڕێگەی کردار و بیرکردنەوە تایبەتەکانی خۆیان لێم دەروانن و بریارم لەسەر دەدەن. وەک بڵێی دۆزەخی مرۆڤەکان بریتییە لە نیگای کەسانیتر. ئەو جەهەنمە بە هیچ شێوەیەک لەو جەهەنمە ناچێت کە پێش مەرگ مرۆڤە باوڕدارەکان، لە زەینیاندا وێنایای دەکەن، هیچ جۆرە کەرەستەیەکی ئەشکەنجەدانی نییە تەنیا سێ کەسن، کە لە ڕێگەی نیگاوە خەریکی ئەشکەنجەدانی یەکترن. ئەوان ئامادەن بەرگەی هەر جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی بگرن تەنیا لەپێناوی ڕزگاربوونیان لە نیگای یەکتر. هەر بۆیە لە کۆتاییدا، گارسۆنەکە هەست بەم دۆخە دەکات و دەڵێت، بوونی کەسانیتر دۆزەخە! دۆزەخێک کە ئەشکەنجەی جەستەیی نییە و تەنیا زەینییە و هەر وەک لە ناوی شانۆنامەکەدا دەردەکەوێت، ڕێگەی دەرچوونی داخراوە.

لە کۆتایی ئەم باسەدا پێویستە سەرنجی ئەوە بدەین، کە سارتەر لە دوو گۆشەنیگاوە لە بوونی کەسانیتر لە ژیانی هەر تاکێکدا دەروانێت. لەلایەک سارتەر بوونی خۆی بە مەرجی بوونی ئەویتر دەزانێت. واتا من ناتوانم، ترسنۆک، چاوچنۆک، ئازا یان ڕەزیل بم، تا ئەویتر بڕیارم لەسەر نەدات. من بەهۆی ئەویتردا هەست بە کردەوە ناشیرینەکانی خۆم دەکەم و لە ئەنجامدا شەرم دامدەگرێت. هەروەک وتمان ئەو شەرمەش جۆرێکە لە خۆناسی کە بە بێ بوونی ئەویتر ئەم خۆناسییە دروست نابێت. من ناتوانم هیچ شتێک لەبارەی خۆمدا بزانم ئەگەر ئەویتر نەبێت. ئەویتر لە من جیا نابێتەوە و بوونی بۆ ناسینی خۆم گرنگە و پێویستە هەبێت. هەر بۆیە من بۆ بوونی خۆم پێویستیم بە بوونی ئەویترە و ئەویتریش ئەم بوونەم لە بەرانبەر وەرگرتنی ئازادییەکەمدا، پێ دەدات.

بەڵام لەلایەکی تر بوونی ئەویتر وەک بەربەستێک لە بەردەم ئازادی خۆیدا دەبینێت و دەڵێت، ئازادی من بە ئازادی ئەویتردا گرێدراوە و بەردەوام ڕکابەری یەکتری دەکەن. بوونی ئەویتر واتا سنورداربوونی ئازادی من. ئازادی من چیتر بێ سنوور نییە، چونکە من لەگەڵ کەسانیتردا دەژیم و پێویستە ئازادی ئەوانیش لەبەر چاو بگرم. من لە هەوڵدام ئەویتر بکەم بە ئۆبێکتی خۆم و ئەویتریش لە هەوڵدایە من بکات بە ئۆبێکتی خۆی. پەیوندی نێوان مرۆڤەکان بریتییە لە سووبێکتت و ئۆبێکت. هەر بۆیە ئەم پەیوەندی جگە لە شەڕ و دوژمنایەتی هیچیتر نییە. لەم شەڕەدا تەنیا ڕێککەوتنە کاتییەکان جێگەیان دەبێتەوە. واتا لە ڕوانگەی سارتەرەوە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان لە لایەک بە گرنگ و مەرجی بوونی یەکتر دەزانێت و لەلایەکیتر بە دوژمن و دۆزەخی یەکتر وەسفیان دەکات. واتا سارتەر پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان لەلایەک بە گرنگ و مەرجی بوونی یەکتر دەزانێت و لە لایەکیتر بە دوژمنی یەکتر وەسفیان دەکات.

پەراوێزەکان:

[١] ئەم کتێبە بە زمانی فەڕەنسی بە ناوی (L’être et le néan) لەلایەن ژان پۆل سارتەرەوە بڵاو کراوەتەوە و بە زمانی ئینگلیزی بە ناو نیشانی (Being and Nothingness) بە زمانی کوردی (بوون و نەبوون) و بە زمانی فارسی (هستی و نیستی)، وەرگێردراوە.

[٢]دکترسیدمصطفی شهرآیینی، راضیه زینلی،وجود برای دیگری ازدیدگاه سارتر،ص١٠٨

[٣] تودی، فیلپ و رید، هاوارد، سارتەر، وەرگێڕانی فازڵ محمود وەلی، ص٣٢

[٤] عبداللهی، محمد علی، تقدم وجود بر ماهیت از دیدگاە سارتر و هایدگر،ص١٩٥-١٩٦.

[٥] علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، تهران، شمارە٢، پاییز و زمستان ١٣٨٢،ص٥٨

[٦] Jean-Paul Sartre, L’être et le néan, P.259

[٧] ژان پۆل، سارتەر، بوون و نەبوون، وەرگێرانی د. محەمد کەمال، ص١٤٣-١٤٤

[٨] علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، ص٥٩

[٩]بلاکهام،هجه، ششمتفکراگزیستانسیالیست،ص٨٣

[١٠]علوی تبار ص٦٠-٦١

[١١]sartre, Jean Paul, No Exit and Three Other Plays, Translate from the French by Lionel Albet.

لیستی سەرچاوەکان:

1- Sartre-Jean-Paul,L’être et le néan, Essai d’ontologie phénoménologique, ÉDITION CORRIGÉE AVEC INDEX PAR A RLETTE ELKAÏM-SARTRE, Éditions Gallimard, 1943.

٢- دکترسیدمصطفی شهرآیینی، راضیه زینلی،وجود برای دیگری از دیدگاه سارتر،نشریەی پژوهشهای فلسفی، دانشگاه تبریز، سال 5،پاییزوزمستان 90، شماره مسلسل 9.

٣- تودی، فیلپ و رید، هاوارد، سارتەر، وەرگێڕانی فازڵ محمود وەلی، سلێمانی، چاپی یەکەم، چاپەمەنی سایە،٢٠٠٩.

٤- عبداللهی، محمد علی، تقدم وجود بر ماهیت از دیدگاە سارتر و هایدگر، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، تهران، شمارە٢، پاییز و زمستان ١٣٨٢.

٥- علوی تبار، هدایت، نگاە مطلق خدا در فلسفەی سارتر و نقد آن، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، تهران، شمارە٢، پاییز و زمستان ١٣٨٢.

6- ژان پۆل، سارتەر، بوون و نەبوون، وەرگێرانی د. محەمد کەمال، سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١١.

7- بلاکهام،هجه، ششمتفکراگزیستانسیالیست،ترجمەیمحسنحکیمی،تهران،نشرمرکز، ١٣٨٥.

8-sartre-Jean Paul, No Exit and Three Other Plays, Translate from the French by Lionel Albet.

The post بوونی (کەسانیتر) لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا appeared first on ژنەفتن.