سلاڤۆی ژیژه‌ك, Author at ژنەفتن
ترەمپ وەک خوێنەری لاکان
دەروازەیەک بۆ وتارەکە
لەم دواییانە، سلاڤۆی ژیژەک چەند وتارێکی سەبارەت بەم جەنگەی ئێستا نووسی کە ئەمەیان یەکێکە لە وتارەکان. تایبەتمەندیی ئەم وتارە خۆی لە چەند تۆنێکی پێکداچووی دیاردە جەماوەری، ڕووداوە سیاسییەکان و ڕاستبینیی دەروونشیکارییدا دەبینێتەوە. ژیژەک بە نموونە وەرگرتنی ترەمپ وەک باوکێکی سوپەرئیگۆیی وتارەکەی تا کۆتایی درێژە پێ دەدات، وەک ئەوەی ترەمپ دەربڕی شتێکی زیاتر بێت و هەر تەنیا سەرۆکێک نەبێت.
وتارەکە وەک لە ناوەکەی دیارە چەند چەمکێکی لاکانی لەخۆ گرتووە و هەر یەک لە چەمکەکان وەک ڕەهەندێک بۆ لێکدانەوەی ترەمپ بەکار هێنراوە. بەڵام بەر لە دەستپێکردنی وتارەکە، لێرەدا گەر بە کورتییش بێت پێویستە بەرچاوڕوونییەک سەبارەت بە چەمکەکان بدرێت. ژیژەک یەکێک لەو دوو چەمکانەی کە بەکاری هێناون بریتین لە سینتۆم و سەمپتۆم. دیارە لای لاکان، سەمپتۆم دالێکی تەمومژاوی و نەستەکییە کە بە لێکدانەوە و دەرگیربوون لەگەڵیدا مانا شاراوەکەی دەدۆزرێتەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان چارەسەریش دەکرێت. بەڵام سینتۆم (یانیش ئەڵقەی چوارەم) بەتەواوی جیاوازە لە سەمپتۆم، لەبەر ئەوەی سینتۆم زۆربەی جار خاوەن جەوهەرێکی بۆش و لە مانابەدەری ژویسانسە کە لێک نادرێتەوە. ئەرکی سینتۆم و کاریگەرییەکەی بۆ بەستنەوەی هەر سێ پانتایییەکەیە بە یەکترییەوە. واتە گەر سەمپتۆم دالێکی گرێدار بێت و بە کردنەوەی گرێکە چارەسەر بکرێت، ئەوا سینتۆم ئەو گرێیەیە کە ناهێڵێت ئەڵقەکانی سێ پانتایییەکە لە یەکتر بترازێن و لەپێناو بەستنەوەیان وەک ئەڵقەی چوارەم دەمێنێتەوە، تاکو واقیعە بەرجەستەبووەکە بۆ سوبێکت بهێڵێتەوە و بەمەش سوبێکت لەڕێگەی ئەم گرێیەوە ئارەزوو، سوبێکتیڤیتە و تەنانەت فەنتازیاکەشی ڕاگیر بکات. ئێمە وەک سوبێکت لە ژیاندا خاوەن ئارەزوو و فەنتازیای تایبەت بە خۆمانین کە وا دەکات بە واقیعەوە ببەسترێینەوە، واتە هەریەک لە ئێمە خاوەن سینتۆمی خۆیەتی و لە ئاستە دەستەکۆیییەکەش هەر گرووپ یانیش نەتەوەیەک سینتۆمێکی هەیە و بەیەکەوە گرێیان دەداتەوە، وەک چۆن ژیژەک ئاماژە بۆ وشە هەڵەکەی ترەمپ دەکات کە لە وشەیەکی هەڵەنووسراوی بێماناوە بوو بە سینتۆم و ڕەمزی چێژوەرگرتن، و لەم نێوانەدا هێڵێکی کۆمەڵایەتییشی هێنایە ئارا. تایبەتمەندییە سەرەکییەکەشی ئەوەیە کە هەڵگری ژویسانسە. واتە سینتۆم لەڕێگەی لەخۆگرتنی ژویسانسەوە سوبێکت بە پانتایییە ڕەمزییەکە گرێ دادەتەوە، و جەوهەری ژویسانسەکەش هەندێکجار مانادارە و هەندێکجاریش بەدەرە لە هەر مانایەک، وەک ئەوەی ژیژەک لە وشەکەی ترەمپدا دەری دەخات، و هەر ئەمەشە سوبێکت ئەرکدار دەکات تاکو لەگەڵی هاوشووناس بێت. چونکە بە هاوشووناسبوون لەگەڵ ئەم سینتۆمە خاڵێکی جێگیری ژویسانس پێک دێت و پانتایییە ڕەمزییەکە لە لادان دەپارێزێت.
ژیژەک بە هێنانی هەردوو چەمکی سینتۆم و ژویسانس، ئەوە بۆ خوێنەر ڕوون دەکاتەوە کە بەشێکی گەورەی ئایدۆلۆژیا هێندەی لە هەوڵی دابینکردنی چێژدایە، ئەوا هێندە لە هەوڵی ڕێکخستن و خۆگرتنەوەدا نییە وەک خەڵکی پێیان وایە. لێرەشدا پێویستە ڕاوەستەیەک لەسەر چەمکی ژویسانس، ژویسێنس و زێدەچێژ بکەین کە لە وتارەکەدا کەمتازۆر وەک یەک بەکار دەهێنرێت. لە دەروونشیکاریی لاکاندا، ژویسانس [Jouissance] (کە لە وەرگێڕانە ئینگلیزییەکاندا هەر بە Enjoyment وەرگێڕدراوە) و زێدەچێژ [Plus-De-Jouir] (Surplus-Enjoyment) هەمان شتن، بەڵام بە چەند دیوێک لە یەکتری جیاوازن. ژویسانس وەک چێژێکی سەرڕێژ هەمیشە زیادەیە و ئازاربەخشە کە بۆ ئەودیو پرەنسیپی چێژ دەڕوات. لەپاڵ ئەمەدا زێدەچێژ هەیە کە بەشێوەیەکی دیاریکراوتر ئەم زیادەیە لەپێناو جەختکردنەوەی چێژ/ژانەکە زەقتر دەکاتەوە، واتە لەو ڕاستییە دڵنیامان دەکاتەوە کە ژویسانس وەک زیادەیەک هەمیشە لەگەڵ چێژدا باربەستە بە ژان. بە درێژاییی ئەم وتارە، ژیژەک ژویسانس بەکار دەهێنێت و دواتر بۆ جیاکردنەوەی ژویسانس لە چێژی ئاسایی، چەمکی زێدەچێژ بەکار دەهێنێت. دواتریش جیاوازیی نێوان ئەم دوو چەمکە بە ڕاڤەکردنی گوتارەکەی ترەمپ نیشان دەدات، بەتایبەتی کاتێک لە لێدوانەکەیدا دەڵێت: “ئێمە هێندە سەردەکەوین کە چیتر ناتوانین بەرگەی ئەو هەموو سەرکەوتنە بگرین.” دالی “سەردەکەوین” لێرەدا دەرخەری چێژێکی نائاسایی و زیادەیە کە سنوورەکانی خودی چێژی بڕیوە و گەیشتووەتە ئەودیو پرەنسیپی چێژ. بەڵام دووبارەکردنەوەی ئەم چێژە نائاسایییە و ئەزموونکردنی بەشێوەیەکی ناچاری و بێ گوێدانە ڕەزامەندبوون دەمانگەیەنێتە فۆڕمێکی تری ژویسانس کە وەک زیادەیەک دەمێنێتەوە و دەبێت بە زێدەچێژ (Surplus-Enjoyment)، کە هاوشێوەی چێژوەرگرتنێکی زیاد و گەیشتن بە ژان لە ڕێی ئۆبێکتەکەوە کار ناکات، بەڵکوو وەک ڕەمزێکی بیرهێنەرەوە و جووڵەی ئارەزوو دەمێنێت وا شکستی هێناوە لە دەستخستنی ئۆبێکتەکە. واتە سوبێکت لێرەدا چەند زیاتر سەربکەوێت، هێندەش نوقسانییەکەی زەقتر دەبێتەوە و لەگەڵیشیدا پاڵنەرەکە دەیخاتە سووڕی دووبارەبوونەوەوە. بەم مانایە، فرمانی سوپەرئیگۆ لاکانییەکە لەبری چێژ وەرمەگرە و قەدەغەکردن یانیش خۆگرتنەوە دەگۆڕدرێت بۆ “چێژ وەربگرە! زیاتر و زیاتر سەربکەوە!” تاکو سوبێکتیڤیتەی سوبێکت بەتەواوی بخاتە ناو شۆرتێکی بێکۆتاوە کە تیایدا ژویسانس بە بەردەوامی وەک پاشماوەیەک بمێنێتەوە. لەپاڵ ئەمانەدا ژویسێنس (Jouis-sense) بوونی هەیە و بەمانا سادەکەی ئەمەش هەر ژویسانسە بەڵام لە مانادا. چۆن؟ ژویسانس مەحاڵە ڕاستەوخۆیانە ئەزموون بکرێت، بۆیە ئەو ساتەی دەیخەینە ناو وشە و دالەکانەوە دەبێت بە ژویسێنس، دەبێت بە ژویسانسێک کە سوبێکت لەژێر باری ماناکانەوە دەرگیری دەبێت، بەڵام لێرەدا غیابی مانا بووەتە خودی مانا. بە مانایەکی تر، چێژێکی زیادە بە دالێکی خاڵییەوە گرێ دەدرێت و بە دووبارەکردنەوە و هاوبەشکردن ئەزموون دەکرێت، لەبەر ئەوەی وشەکە هەم هەڵگری بێمانایییە و هەمیش ژویسانس، هەروەک سینتۆمەکەی ترەمپ کە خاڵییە لە هەر مانایەک و بارکراویشە لە ژویسانس.
سەبارەت بە پەیوەستیی ئێمە بە تێما و ناوەڕۆکی نووسینەکە، بەگشتی دەکرێت لەڕێگەی ئەم وتارەوە دووبارە گومان بخرێتەوە سەر هەندێک شت. بۆ نموونە، بۆ ئێمەی کورد ئەم باوکە سوپەرئیگۆیە و قێزەوەنە کە ترەمپە و لەپاڵیشیدا نەتەنیاهوو وا جار لەدوای جار بە دڵی خۆیان ئارەزووی سوبێکت بە ئاراستەیەک لار دەکەنەوە، ئەوا وەک -گەر لە نادڵنیاترین باریشدا بێت- ئامرازێک دەبینرێن کە ئەو پانتایییە ڕەمزییەی گەیشتووەتە بنبەست تێکبشکێنن و بەشێوەیەک فەنتازیای کورد بە واقیعە لەرزۆکەکە نەخشەکێش بکەنەوە. واتە تیۆریزەکردنی ژیژەک بۆ ئەم دۆخە لە ئاستە گڵۆباڵەکەدا ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام لە ئاستە بەشەکییەکەیدا، واتە وەک کورد، قبووڵکردنی ئەم تیۆریزەکردنە و سەیرکردنی ئێران وەک قوربانی دەست ئیمپریالیزم و سەرمایەداری جۆرێکە لە هەڵاتن لە تیۆری و دژوارتر لەوەش کوێربوونە بەرانبەر واقیع. بە مانا هیگڵییەکە گەر ئەم ئێرانەی وا وەک ڕەمزی دژەئیمپریالیزم نیشان دەدرێت تا دوورترین سنووری خۆی ڕابکێشین، دەردەکەوێت کە تیۆریزەکردن تەنیا دەتوانێت دیوێکی ڕەمزی بپێکێت و بە ئاستە ڕیاڵییەکەی نەگات کە مێژووێک دەردەخات خەڵتانە بە خوێنی دەیان هەزار و بگرە سەدان هەزار کورد. واتە لەم بارەدا خوێندنەوەکەی ژیژەک یان هەر خوێندنەوەیەکی تر گەر لەڕێگەی تیۆریزەکردنەوە جیهان وەک گشتێک بخوێنێتەوە، ئەوا لە ئاستە بەشەکییەکەدا تا ئاستێکی زۆر کورت دەهێنێت و نەستە چەپێندراوەکەی ژێر ئەم سیستەمە لەبیر دەکات. “ڕۆح ئێسقانە”کەی هیگڵ دەقاودەق ئەم ڕاستییە چڕتر دەکاتەوە، کورد ئێسقانێکە لە ڕۆحی تیۆریزەکردندا. واتە حەقیقەتەکە بۆ ئێمە تەنیا سەیرکردنی ترەمپ نییە وەک پەتییترین فۆڕمی سوپەرئیگۆ، بەڵکوو ئەم سوپەرئیگۆیە مشەخۆرە دووچاری دۆخ و بڕیاری جیاوازترمان دەکاتەوە، ڕەنگ بێت فرمانەکەی کەلێنێک بۆ کورد بکاتەوە لە پانتاییی ڕەمزیی ئێراندا، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە سەر کورد ئەزموونی سیاسی و ژیندەروونی خۆیەتی کە پێکەوە بەڵگەی واقیعێکی کۆنکرێتی مێژووییی پڕ لە هەڵبەز و دابەز دەدەن و ڕێگە نادەن ڕۆح هەروا بەسادەیی لە کەلێن یاخود پەراوێزێکدا ئەبستراکت ببێتەوە.
ترەمپ وەک خوێنەری لاکان
هێڵی فیکریی ژاک لاکان بۆ تێگەیشتن سەختە، بەتایبەتی کاتێک لەپێناو شرۆڤەکردنی پەیوەندیی پارادۆکسانەی نێوان زمان و ژویسانس دەست دەداتە وشەداڕێژی، وەک ژویسێنس (زێدەچێژ-لە-مانا). یەکێکی تر لەو تازەوشانەی هەمان پەیوەندی دەپێکن بریتییە لە سینتۆم [ئەڵقەی چوارەم/ Le Sinthome]، کە جیاوازە لە سەمپتۆم [دەردەنیشانە]. سینتۆمەکان جۆرێکن لە “پارچەی ژویسانس”، بەو مانایەی بچووکترین یەکەن کە تیایاندا زمان و ژویسانس تێکهەڵکێشی یەکتری دەبن. سینتۆمەکان یەکەیەکی نیشانەی پڕ لە ژویسانسن، بۆ نموونە، هەر وەک خوویەکی چکۆلانە کە بێ وەستان و بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە ئەنجامی دەدەین.
ئایا سینتۆم بچووکترین بەشی پێوانەکراوی ژویسانس نییە، بچووکترین و بنەڕەتترین کۆمەڵە؟ سینتۆم لە توانایدا هەیە یارمەتی دروستکردنی پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتییش بدات، و لە شێوەی ڕێوڕەسمێکی بەتاڵ یاخود وەک نوکتەجاڕییەکی بێمانا مامەڵە بکات [شتێک کە خەڵکی بەشێوەیەکی پاتەبووەوە لەگەڵ یەکتری هاوبەشی دەکەن بەبێ ئەوەی مانایەکی ڕاستەقینەی هەبێت]. لە ٢٠٢٤ەوە، نوکتەجاڕییەک کە زۆر تەشەنەی کرد “شەش-حەوت” بوو: ئەم نوکتەیە نە هیچ مانایەکی شاراوەی هەبوو، نە خاوەن کۆدێکی نهێنیش بوو، تەنیا دوو ژمارەی گوتراوی یەک لە دوای یەکی لەخۆ گرتبوو. دەستەواژەی “شەش-حەوت”، لە مانا مۆدێرنەکەی، زیاتر بۆ گۆرانییەکەی ڕاپەری فیلادێلفی “سکریلا” دەگەڕێتەوە، لە ٢٠٢٤دا لە گۆرانی دوت دوت. لەم ڕاپەدا، ئەم دەستەواژەیە دەکرا ئاماژە بێت بۆ کۆدی ڕادیۆی پۆلیس، یان شەقامی ٦٧ەم، یانیش شتێکی تر. دواتریش لە زنجیرەی باخی باشووردا دەرکەوت، دوای ئەوەش بە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەوە.
“ئەمە جۆرێک نوکتەجاڕیی ناو خەڵکییە کە تەنیا بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لە توانستی منداڵێکی سێزدە ساڵان کە بۆ بێزارکردن و هەراسانکردنی دەوروبەری بە بێئۆقرەیییەوە ئەسپێکی مردوو شەلاق وەشێن دەکات، هیچ شتێکی تر نییە. لە هەندێک شوێندا، دەستەواژەکە ئاماژە بە جووڵەی دەست دەکات: دوو ناولەپی هەڵگێڕدراو وەک تەرازوو یەک لە دوای یەک بۆ سەرەوە و خوارەوە.“[1]
ئەمە هەر بەسادەیی بێمانا نییە؛ ماناکەی هەر خۆی لەژێر بێماناییدایە. نوکتەجاڕییەکی لەم شێوەیە تا کاتێکی دیاریکراو دەمێنێتەوە، بەزۆری لە ساڵێک زیاتر ناخایەنێت، و “شەش-حەوت”یش چووەتە ژێر سێبەری نوکتەجاڕیی تر.
دۆناڵد ترەمپ لە سەروبەندی قۆناغی یەکەمی سەرۆکایەتییدا، نموونەیەکی ڕێکاوڕێکی ئەم جۆرە سینتۆمەی دروست کرد کە وەک پەیوەستییەکی کۆمەڵایەتی بەکار دەهێنرا لەنێوان خەڵکی. لە تویتێکیدا کە دواتر زۆر بەناوبانگ بوو،  نووسیبووی: “سەرەڕای بەردەوامیی ڕووماڵی نەرێنییCovfefe.”[2] ترەمپ هەرگیز ئاماژەی بەوە نەدا کە تویتەکە هەڵەیەکی ڕێنووسی تیابوو؛ دوای ئەوەی تویتەکەی سڕییەوە، دووبارە تویتی کردەوە: “کێ دەتوانێت مانای ڕاستەقینەی ‘Covfefe’ بدۆزێتەوە؟؟؟ چێژ وەربگرن!“[3] ڕاستی گوت: “Covfefe” ئەو شتەیە کە لاکان پێی دەڵێت سینتۆم [ئەڵقەی چوارەم]، نەک سەمپتۆم کە ڕەمزێکی نهێنی لەخۆ دەگرێت و ڕێگە نادات لەژێر لێکدانەوەدا ڕاستەوخۆ ئاماژەی بۆ بکرێت، بەڵکوو سینتۆم فۆڕمێکی دیاریکراوی بێمانایە کە چێژ چڕتر دەکاتەوە. لەکاتێکدا دەکرێت سەمپتۆم لەڕێگەی لێکدانەوەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام سینتۆمەکان شتانێکن پێویستە سوبێکت فێر ببێت بەتەواوی لەگەڵیان هاوشووناس بێت: ئەوان بنچینەی کێیەتیی سوبێکت پێک دێنن، گەر سینتۆمەکان ون ببن، سوبێکت خۆی پارچەپارچە دەبێت.
ترەمپ لەسەر هەقە وەک فرمانێک ئاماژە بە چێژوەرگرتن بکات: “چێژ وەربگرن!” کاتێک بەشێوەیەکی گەمژانە چێژ لە “Covfefe” وەردەگریت، ئەوا بۆ سەرووی زمان (یانیش تەنانەت ژێرەوەی زمان) لە مانایەک بۆ گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕکردنی ناوەڕۆکی مەدلولەکانەوە دەڕۆیت بۆ ئەزموونکردنی دالەکان وەک چڕبوونەوە و فۆڕمی جێگیری ژویسێنس [ژویسانس لە مانادا]. کەواتە جێی سەرسووڕمان نیییە کە “چێژ وەربگرن!“ەکەی ترەمپ لە پەتییترین فۆڕمدا وەک فرمانێکی سوپەرئیگۆ کار دەکات. ئێمە بەگشتی وەک بریکارێکی ئەخلاقیی سادیست و بێبەزەیی لە سوپەرئیگۆ فرۆیدییەکە تێدەگەین کە هەمیشە بە داواکردنی مەحاڵ دەمانشڵەژێنێت و دواتریش بە چێژەوە سەیری ئێمە دەکات کاتێک شکست دێنین لە جێبەجێکردنی داواکانی. هەرچۆنێک بێت، لاکان پێشنیاری هاوسەنگییەک دەکات لەنێوان ژویسانس و سوپەرئیگۆ: ئەویش ئەوەیە کە چێژوەرگرتن لە شتێک تەنیا شوێنکەوتنێکی خۆبەخۆی ئارەزووەکانت نییە؛ بەڵکوو شتێکە کە ئێمە وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی سەیر و شێوێنراو ئەنجامی دەدەین. ژویسانس هەر خۆی شتێکە کە مشەخۆری بەسەر چێژی مرۆڤدا پەیڕەو دەکات، بەجۆرێک دووچاری لادانی دەکات کە سوبێکت بتوانێت زێدەچێژ لە خودی ناخۆشی و ناچێژدا بەدەست بهێنێت.
بۆ ئەوەی لەم هاودژییە تێبگەین، پێویستە دوو جیاکاریی تر کە لەلایەن لاکانەوە ڕوون کراونەتەوە، بناسێنین: یەکەمیان جیاوازیی نێوان ناو-ی-باوک (باوک وەک فیگەری دەسەڵاتی ڕەمزی، و وەک بریکار و نوێنەرەوەی یاساکان) و زێدەچێژی باوکی قێزەوەنە، کە وەک سوپەرئیگۆیەکی بریکار زیاتر چێژ دەسەپێنێت؛ دووەمیشیان جیاوازیی نێوان چێژی ئاسایی و زێدەچێژە، کە وەک فرۆید دەڵێت، ئەو چێژەی لەودیو پرەنسیپی چێژەوەیە. بەم شێوەیە، ئێمە بۆ پرسیارە کۆنە فرۆیدییەکە دەگەڕێینەوە: بۆچی چێژ لە نیگەرانی وەردەگرین؟ بە مانایەکی تر، هێز هەروا بەسادەیی لەڕێگەی چەوسانەوە (و چەپاندن) خۆی بەسەر ئێمەدا ناسەپێنێت، کە پشتبەستە بە ترسی سزادان، بەڵکوو لەڕێگەی پاداشت کردنمانەوەیە بە گوێڕایەڵی و ملکەچبوون. ئەوەشی لەم ئاڵوگۆڕکردنەدا لە ئەنجامی گوێڕایەڵی و نکۆڵییکردنمان بەدەستی دەهێنێن چێژێکی لادەرە لە خودی ڕەتکردنەوەوە، چێژێک کە لە خودی لەدەستچوونەوە هاتووە. لاکان بەم چێژە بەلاڕێدا براوە دەڵێت زێدەچێژ (Surplus-Enjoyment). زێدەچێژ  واتە دژیەکی شتێک کە هەمیشە (و تەنیا) زیادەیەکە پەیوەست بە خۆیەوە: لە بارە ئاسایییەکەیدا، هیچ نییە [واتە تەنیا وەک شتێکی زیادە لەدوای یاخود لەودیو چێژەکەوە دێتە بوون]. ئەمە بەرەو چەمکی ئۆبێکتی بچووکی a لاکانمان دەبات وەک زێدەچێژ: لە بنەڕەتدا شتێک نییە بە ناوی “چێژی بنەڕەتی” تاکوو زێدەچێژی بخرێتە سەر، بەڵکوو چێژ خۆی هەمیشە زیادەیەکە لە سەرڕێژییدا.
ئۆبێکتی بچووکی a مێژووێکی درێژی لە سێمینارەکانی لاکاندا هەیە: ئەم چەمکە چەند دەیەیەک بەر لەوەی لاکان بەشێوەیەکی ڕێبازمەند بە شیکاری “کاڵا”ی ناو سەرمایەی مارکسەوە بیبەستێتەوە، بوونی هەبوو. بەڵام بێ شک ئەم ئاماژەدانە بە مارکس، بەتایبەت بە چەمکی زێدەبەها (Mehrwert) وای کرد لاکان پەرە بەم چەمکە “جێکەوتبوو”ەی بدات وەک زێدەچێژ (plus-de-jouir, Mehrlust): ئەو پاڵنەرە زاڵەی کە لە کۆی ئاماژەپێدانەکانی لاکان هەیە بۆ “کاڵا”ی مارکس بریتییە لە چوونیەکییەکی بونیادیی نێوان زێدەبەهای مارکس و ئەو چەمکەی کە لاکان ئاوهەڵکێشی کرد و ناوی نا زێدەچێژ، ئەو دیاردەیەی فرۆید پێی دەگوت “بەدەستهێنانی چێژ”، کە هەروا بەسادەیی مانای هەبوونی چێژی زیاتر نییە، بەڵکوو ئەو چێژە زیادەیەیە سوبێکت لە ساتی گرتنەبەری قەدبڕێکی دیاریکراودا بۆ گەیشتن بە چێژ دەستی دەکەوێت. شێوەیەکی تری بەدەستهێنانی چێژ (Lustgewinn) هەڵگێڕانەوە یاخود ئەو ئاوەژووبوونەوەیەیە کە هیستریا تایبەتمەند دەکات: ڕەتکردنەوەی چێژ خۆی دەبێت بە چێژ ی/لە ڕەتکردنەوە، چەپاندنی ئارەزوو بۆ ئارەزووی چەپاندن ئاوەژوو دەبێتەوە، ئیتر بەم جۆرە. ئاوەژووبوونەوەیەکی لەم شێوەیە لە کڕۆکی لۆژیکی سەرمایەدارییدا بوونی هەیە: وەک لاکان تێبینی کردبوو، سەرمایەداریی مۆدێرن بە حسابکردنی چێژ دەستی پێ کرد (دەستخستنی سوود)، و ئەم حسابکردنی چێژە دەسبەجێ بووە چێژی حسابکردن [چێژ وەرگرتن لە حساب خۆی].
ئێستا دەتوانین بەڕوونی ببینین چۆن زێدەچێژ بە سادیزم هاودژە: کاتێک سەرمایەدارێک لە حسابکردنی چێژەوە بۆ چێژی حسابکردن پێچ دەکاتەوە، لێرەدا ئەو چێژی ڕاستەوخۆ ڕەت دەکاتەوە (یان لانی کەم دەیخاتە پەراوێزەوە، وەک چێژی بەکارهێنانی ئۆبێکتە تایبەتەکان)، و لە شوێنی چێژە ڕاستەقینەکە، چێژێکی “ئەبستراکت” شوێنکەوت دەبێت کە چێژی مومکین حساب دەکات. کەواتە، زێدەچێژ وەک لاوازکردنێکی سادیستی بۆ بەکەموەرگرتنی چێژی ڕاستەقینە کار دەکات. بەڵام ئەمە چۆنچۆنی پەیوەندی بە ترەمپەوە هەیە؟ دیوە سەمەرەکە لێرەوەیە: لە یەکێک لە دوا لێدوانەکانییدا، بەشێک هەیە کە دەقاودەق، و بە زمانە جەماوەرییەکە دژیەکیی نێوان سوپەرئیگۆ و زێدەچێژ دووبارە دەکاتەوە:
“وڵاتەکەمان دووبارە سەردەکەوێت. لە ڕاستیدا، ئێمە هێندە سەردەکەوین کە خۆمان نازانین سەبارەت بەمە چی بکەین. خەڵکی پێم دەڵێن، جەنابی سەرۆک، تکایە، تکایە، تکایە، ئێمە زۆر زۆر سەرکەوتووین. چیتر بەرگەی ئەمە ناگرین. ئێمە لە وڵاتەکەماندا ڕانەهاتبووین سەربکەوین تاکو ئەو کاتەی تۆ دەرکەوتیت. هەمیشە دەدۆڕاین. بەڵام ئێستا زۆر سەرکەوتووین. منیش دەڵێم، نا، نا ، نا، ئێوە دووبارە سەردەکەونەوە. سەرکەوتنێکی مەزن. ئێوە دەگەن بە سەرکەوتنێک کە مەزنترە لە هەر سەرکەوتنێکی پێشوەخت.“[4]
ڕەسڵ سبریلیا کە سەرنجمی بۆ وشەی “Covfefe” کێش کرد و لەمەڕ ئەم دێڕانە لەسەر هەق بوو کە بڵێت “ئەمە سادیزمی پەتییە. پەیامەکەی ئەوەیە: ‘ئەمەریکییەکان، هەوڵێکی تر بدەن!’ لە سەرکەوتنی زیادە شەرم مەکەن! دەبێت لەودیو پرەنسیپی چێژەوە چێژ لە ژانی سەرکەوتن وەربگرن! ئەو تەنانەت بەشێوەیەک ئەم دێڕانە دەردەبڕێت وەک ئەوەی یەکێک بێت لە باوکە سوپەرئیگۆییەکانی دەیڤد لینچ[5]. ” خەڵکی وەک شتێکی بەردەوام و نەبڕاوە ڕەچاوی “سەرکەوتن”ەکە دەکەن، ئەم حزوورە بەتین و بەردەوامەی زێدەچێژ شتێکی بەرگەنەگیراوە؛ خەڵکی تەنیا دەیانەوێت ژیانێکی ئاسوودە بژین بە چێژێکی ئاسایییەوە، بەڵام ترەمپ وەک ئەو باوکە سوپەرئیگۆییە قێزەوەنە دەجووڵێتەوە کە خەڵکەکەی خۆی دەچەوسێنێتەوە، فشارێکی بەردەوام دەخاتە سەر سوبێکتەکانی بۆ ئەوەی چێژی زیاتر وەربگرن، تاکو هەرگیز نەحەسێنەوە و هەرگیز ژیانێکی ئارام و جێگیریش قبووڵ نەکەن. ترەمپ لە گوتنی: “نا، نا، نا، ئێوە دووبارە سەردەکەون.” بەتەواوی دەربڕی ڕەهەندە چەوسێنەر و نێگەتیڤەکەی زێدەچێژە. هەر لەبەر ئەوەشە فەرمانی چێژ وەربگرن پەیوەستە بە “نا، نا، نا“یەک. بڕگە دووبارەبووەوەکەی ترەمپ بوارمان پێ دەدات ئەوە ببینین کە چۆنچۆنی دژیەکی سوپەرئیگۆ تەنیا سەبارەت بە تیۆرێکی تێروتەسەل نییە: بگرە لەناو ئەزموونی ڕۆژانەشماندا بوونی هەیە. کەواتە، چی ئەگەر هەنگاوێک زێدەتر بڕۆین و بە بیرکردنەوە لە “سەرکەوتن” بە مانا سەربازییەکەی دووبارە لێدوانەکەی ڕاڤە بکەینەوە؟
“لە چەند هێرشێکی پێشگرانەمان بۆ سەر ئێران، وڵاتەکەمان دووبارە سەردەکەوێت. لە ڕاستیدا، ئێمە هێندە سەردەکەوین کە خۆمان نازانین سەبارەت بەمە چی بکەین. خەڵکی پێم دەڵێن، جەنابی سەرۆک، تکایە، تکایە، تکایە، ئێمە زۆر زۆر سەرکەوتووین. تکایە لە بۆمببارانکردنی ئێران بوەستە! چیتر بەرگەی ئەمە ناگرین. بەڵام  من پێیان دەڵێم، نا، نا، نا، ئێوە دووبارە سەردەکەونەوە، ئێوە دەگەن بە سەرکەوتنێک کە مەزنترە لە هەر سەرکەوتنێکی پێشوەخت.“
بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ترەمپ وەک چۆن خۆی دەیڵێت لە مێژووی مرۆڤایەتییدا گەورەترین ئاشتیهێنەرە. هەروەک بەباشی ئاگادارین، تاکە ڕێگا بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی سەرتاسەری و ئەبەدی بە ئەنجامدانی جەنگێکی کۆتایی و مەزن دەکرێت کە کۆی دوژمنانی ئاشتی لەناو ببات. وەک ترەمپ جار لەدوای جار دووبارەی دەکاتەوە، کە ئەمەریکا لەگەڵ ئێران لە جەنگدا نییە؛ بەڵکوو بەیەکەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەیانەوێت تەنیا خەڵکی ئێران ئازاد بکەن (بەهەمان ئەو بارەی کە ئیسرائیل غەززەی “ئازاد” کرد، و وێرانییەکانی تاران تا دێت زیاتر و زیاتر لە غەززە دەچێت…). بەم شێوەیە ترەمپ گوێڕایەڵی ئاغا ڕاستەقینەکەی دەبێت، نەتەنیاهوو، کە تەنانەت وەک ئاشتیهێنەرێکی مەزنتر دەبینرێت: ئێستاکە ئیسرائیل دووچاری جەنگێکی گشتگیر بووەتەوە و ئامانج لێی بەدیهێنانی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و لێرەدا مەبەست لەم ئاشتییە ئەوەیە کە ئیسرائیل دەیەوێت بەسەر کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زاڵ بێت.
ئەی پێویستە لێرەدا چی بکەین؟ من هەمیشە بە لایەنگیری دژەسڕبەکان تۆمەتبار دەکرێم، بەڵام پێویستە دان بەوەدا بنێم کە ئەو گۆرانییە ناوچەیییەی دڵخوازمە گۆرانییەکی سڕبییە سەبارەت بە کرالێڤیچ ماڕکۆ (شازادە ماڕکۆ، کە لەناو گۆرانی سەردەمانی ناوینی سڕبییەکان وەک قارەمانێکی مەزن ناوزەد کراوە) کاتێک چاوی بە یاوەر و ڕکەبەرەکەی لیۆتیتزا بۆگدان (بۆگدانی تووڕە)ی جەنگاوەر دەکەوێت. وەرگێڕانی دەقی چیرۆکی گۆرانییەکە هی خۆمە:
“شازادە ماڕکۆ و لیۆتیتزا بۆگدان، وەک خەڵکی دەیگێڕنەوە، لەو ڕۆژەدا یەکترییان بینی. دوو قارەمانە ڕووتاڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژ سەرنجی یەکترییان دا – سەرەتا کێ دەست بە شەڕکردن دەکات؟ هەر یەکەیان چاوەڕێی ئەوی تر بوو. / ‘دەزانی چی هاوڕێ ماڕکۆ، باشتر وایە هەر یەک لە ئێمە بە ڕێگەی خۆیدا بڕوات – بڕواتە نێو ڕەز و کێڵگەکان. خۆ گەر شەڕی یەکدیمان بکردایە، جیهان هەڵدەلەرزی و دواجار کێ دەزانێ کاممان بەزیندوویی ڕزگاری دەبوو. ’ / ماڕکۆ کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بیستنی ئەم وشانە بوو، ئەسپەوڕێ بەنێو کێڵگەکە تێیتەقاند. شازادە ماڕکۆ و لیۆتیتزا بۆگدان، وەک خەڵکی دەیگێڕنەوە، لەو ڕۆژەدا یەکترییان بینی.”
بڕیارە سەیر و نەهەژێنەکەی دوو قارەمانەکە لە دەستبەرداربوونی شەڕ نابێت وەک نیشانەیەکی نهێنی بۆ ترسنۆکیی ژێر دەمامکە بوێرەکانیان ببینرێت، بەڵکوو لەبری ئەوە، تێڕوانینێکی تیژپەڕ نیشان دەدات کە ئەو ململانێیەی لەپێناو شکۆ و ڕێزی قارەمانانە ئەنجام دەدرێت، پووچێتییە. وەک ئەوەی لۆژیکە ژێرەوانکێیەکەیان بەم جۆرە بێت:
“دەبێت لەبەر چ شتێک ژیانمان بخەینە مەترسییەوە و ئەم ڕۆڵە گەمژانەیییەی قارەمانەکان پەیڕەو بکەین کە کاتێک بەڕێککەوت چاویان بە یەکتری دەکەوێت، دەست دەکەن بە شەڕکردن؟ ناکرێت لە ساتێکدا وچان بدەین، لەم دەرگیربوونە ببینەوە و کەمێک چێژ لە ئاشتی وەربگرین؟” کردارێکی لەم شێوەیە یەکجار باشترە لە خەونگەلێکی مەزن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی ئەبەدی، کە تەنیا جەنگی سەرتاسەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
سەرچاوە:
https://slavoj.substack.com/p/trump-as-a-reader-of-lacan-7b2?r=7vo7rj&utm_medium=ios&triedRedirect=true#footnote-anchor-5-192109532
[1] https://www.theguardian.com/society/2025/oct/20/six-seven-latest-slang-should-parents-be-worried.
[2] https://eu.usatoday.com/story/news/politics/onpolitics/2017/05/31/sean-spicer-says-covfefe-wasnt-typo-trump-knew-exactly-what-he-meant/102355728/.
[3] “Tweet from Donald Trump: “Who can figure out the true meaning of “covfefe” ??? Enjoy!”“. Twitter. Archived from the original on December 15, 2020. Retrieved August 1, 2020.
[4] https://youtube.com/shorts/MJMSJM-h6b4?si=ai6y8xMfnkDGpZPL
[5] لێکچوواندنی ترەمپ بە باوکێکی سوپەرئیگۆیی ناو فیلمەکانی دەیڤد لینچ بەو مەبەستەیە، کە ئەکتەرانی ناو فیلمەکانی ناوبراو بەتەواوی خاوەن دەسەڵاتێکی ناجێگیر و زیادەن. زۆربەی جاریش لەبری ڕێزگرتنی مەودا و ڕەچاوکردن، خۆتێهەڵقورتێنییەکی سنووربەدەر دژ بە سوبێکتەکانی تر ئەنجام دەدەن، وەک فڕەنک بووس لە فیلمی قەدیفەی شین، یانیش لیڵێند پاڵمەر لە توین پیکس. ترەمپ بە ڕەوانبێژیی و دووبارەکردنەوەکانی هەمان خۆپیاکردن جێبەجێ دەکات. زێدەچێژێک بەسەر سوبێکت دەسەپێنێت کە بەتەواوی بەرگەنەگیراوە.
The post ترەمپ وەک خوێنەری لاکان appeared first on ژنەفتن.
شێتیی دینێریس فانتازیایەکی پیاوانەیە
کۆتا وەرزی زنجیرەی “گەمەی تەخت و تاج” تووڕەیییەکی جەماوەریی لێ کەوتەوە، کە گەیشتە ئاستی دەرکەوتنی عەریزەیەک (بە واژۆی یەک ملیۆن بینەری تووڕەوە) لەسەر وەلاوەنانی هەموو ئەو وەرزە و بەرهەمهێنانی وەرزێکی تری نوێ. خودی توندیی مشتومڕەکە نیشانەی ئەوەیە، کە گرەوە ئایدیۆلۆژییەکان هەر دەبێت بەرز بن.
تووڕەیییەکە لە دوو خاڵدا دەرکەوت: سیناریۆیەکی ناقۆڵا (لەژێر فشاری دواییهێنانی خێرا بە زنجیرەکە، ئاڵۆزیی گێرانەوەکەیان سادە کردبووەوە) و خەمڵاندنێکی دەروونیی خراپ (بەدگۆڕانی دینێریس بۆ “شاژنە شێتەکە” لەگەڵ گەشەی کاراکتەرەکەیدا نەدەهاتەوە). ئیتر ئاوا.
یەک لە دەنگە زرنگەکان کە لەو مشتومڕەدا پشکدار بوو، دەنگی نووسەر ستیفن کینگ بوو، کە بە باوەڕی ئەو تووڕەیییەکە لەسەر کۆتایییەکی خراپ نییە، بەڵکوو لە خودی حەقیقەتی هەبوونی کۆتایییە. لەم سەردەمەی تێیدا دەژین، کە چەندان زنجیرەی وا بەرهەم دەهێنرێن کە دەکرێت، وەک بنەما، ناکۆتا درێژ ببنەوە، بیرۆکەی دواییهێنان بە گێڕانەوە، ئاسان تێناپەڕێت.
ڕاستە کە دادانەوەی خێرای پەردەی زنجیرەکە، لۆجیکێکی نامۆی بەسەردا زاڵ بوو؛ لۆجیکێک کە ڕێسا ناسراوە دەروونییەکان پێشێل ناکات، بەڵکوو گریمانەکانی گێڕانەوەی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەشێوێنێت. لە وەرزی کۆتاییدا، تەنیا بابەتی ئامادەکاری بۆ جەنگەکە، شیوەن و تێکدانەکەی دواتریشی، لەگەڵ خودی جەنگەکە، بە تەواوی بێماناییی خۆیەوە، بۆ من واقیعیتر بوو لە پلۆتە مێلۆدرامییە گۆتییە باوەکان.
وەرزی هەشتەم، سێ ململانێی یەک لە دوای یەک نیشان دەدات: یەکەم لەنێوان مرۆڤ و نامرۆڤەکان “ئەوانێل”دا (سوپای شەو لە باکوورەوە بە سەرکردایەتیی پاشای شەو)؛ دووەم لەنێوان دوو کۆمەڵە مرۆڤدا (بنەماڵەی لانستەری خراپەکار و هاوپەیمانێتیی بەرانبەریان بە سەرکردایەتیی دینێریس و بنەماڵەی ستارک)؛ سێیەمیشیان ململانێی ناوخۆییی نێوان دینێریس و بنەماڵەی ستارک.
ئەوەیە هۆکار کە شەڕەکانی وەرزی هەشتەم، ڕێڕەوێکی لۆجیکییان گرت، بە دەستپێکردن بە نەیارێتیی دەرەکی و کۆتاییهاتن بە دابەشبوونی ناوخۆیی: شکستی سوپای شەوی نامرۆیی، شکستی بنەماڵەی لانستەر، تێکوپێکدانی کینگز لاندینگ، دواتریش ململانێی کۆتاییی نێوان دینێریس و بنەماڵەی ستارک: کە دواجار نوێنەرەوەی خانەدانێتیی “دەست و دڵپاکی”ی تەقلیدییە (بنەماڵەی ستارک)، کە بەوپەری دڵسۆزییەوە ڕەعیەتی خۆی لە ستەمکاری بەدکار دەپارێزێت، لەگەڵ دینێریس وەک جۆرێکی نوێ لە سەرکردەی بەهێز؛ وەک جۆرێک لە بۆناپارتییەتی پێشکەوتنخوازانە، کە بە نوێنەرایەتیی بەشخوراوان دەبزوێت.
گرەوی سەر دوایین ململانێ، بەم شێوەیە بوو: ئایا یاخیبوون دژی ستەمکاری، تەنیا شەڕکردن بێت لە پێناو گەڕانەوەی نوسخەیەکی کۆنی باشتری هەمان نیزامی هیرارکی، یان دەبێت پەرە بستینێت بەرەو گەڕان بە دوای نیزامیکی نوێدا کە پێویستە؟
کۆتاییی [زنجیرەکە] ڕەتکردنەوەی گۆڕانی ڕیشەیی بە مۆتیڤێکی دژە-ژنێتی کە دەگەڕێتەوە بۆ ڤاگنەر، تێکەڵ دەکات. لای ڤاگنەر هیچ شتێک لەو ژنە قێزەونتر نییە کە دێتە ژیانی سیاسییەوە و ئارەزووی دەسەڵات پاڵی دەنێت. لە بەرانبەر چاوچنۆکیی نێرانەدا، ژن دەسەڵاتی بۆ ئەوە دەوێت، کە برەو بە بەرژەوەندییە بەرتەسکەکانی خێزانەکەی بدات، یان لەوەش خراپتر، بارە میزاجییە کەسییەکانی خۆی، بەبێ ئەوەی بۆ خۆی بتوانێت درکی ڕەهەندی هەمەکیی سیاسەتەکانی دەوڵەتداری بکات.
خودی ئەو ژنێتییەی کە لە بازنە داخراوەکەی ژیانی خێزانییدا، ڕەنگدەرەوەی هێزی خۆشەویستیی پارێزبەندییە، دەگۆڕێت بۆ سەرشێتییەکی لەدەستدەرچوو کاتێک لەسەر ئاستی کاروباری گشتی و کاروباری دەوڵەتدا، خۆی مانیفێست دەکات. با نزمترین نوختەی دایەلۆگی “گەمەی تەخت و تاج” بەبیر بێنینەوە، کاتێک دینێریس بە جۆن دەڵێت، گەر نەتوانێت وەک شاژنێک خۆشی بوێت، ئەوکات تۆقین باڵادەست دەبێت—نموونەی مۆتیڤێکی بازاڕیی ژنێکی لە ڕووی سێکسییەوە برسی، کە لە شێوەی تووڕەیییەکی وێرانکەر دەتەقێتەوە.
بەڵام –با گاز لە سێوە کرماوییەکە بگرین- ئەی چی لە پاڵنەرە تاوانکارییەکانی دینێریس بکەین؟ ئایا دەکرێت کوشتنی وەحشییانەی هەزاران خەڵکی ئاسایی لە “کینگز لاندینگ” وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ بەدیهێنانی ئازادیی سەراپاگیر، پاساو بدرێت؟ لەم خاڵەدا، پێویستە لەبیرمان بێت کە سیناریۆکە دوو پیاو نووسیویانە.
بارگۆڕینی دینێریس بۆ شاژنە شێتەکە، ڕێک دەربڕی فانتازیایەکی پیاوانەیە. بۆیە ڕەخنەگران لە ئاماژەدان بەوەدا هەقیان بوو، کە بارگۆڕینی بۆ شێتی، لە ڕووی دەروونییەوە پاساودراو نەبوو. دیمەنی دینێریس بە نیشانەکانی تووڕەیی-شێتتیەوە، بەسەر پشتی ئەژدیهایەکەوە و سەرقاڵی سووتاندنی خانوو و خەڵکە، دەربڕینی ئایدیۆلۆژییەکی باوکانە و ترسییەتی لە ژنی سیاسیی بەهێز.
چارەنووسی کۆتاییی ژنە سەرکردەکانی “گەمەی تەخت و تاج”، لەگەڵ ئەو تان و پۆیانەدا کۆکە. تەنانەت گەر دینێریسی چاکەخواز سەربکەوێت و سێرسیی بەدکار تێکبشکێنێت، دەسەڵات هەر دینێریس گەندەڵ دەکات. ئاریاش (کە بە کوشتنی پاشای شەو، هەمووان ڕزگار دەکات) ون دەبێت، سەفەری ڕۆژاوای ڕۆژاوا دەکات (وەک ئەوەی ئەمەریکا کۆلۆنیزە بکات).
تاکە کەسێک مابێتەوە (وەک شاژنی شانشینی سەربەخۆی باکوور)، سانسایە، تایپی ژنی خۆشەویست لە سەرمایەداریی ئەمڕۆکەدا: ئەو فام و نازکیی ژنانەی تیکەڵ بە جورعەیەک لە هەڵهێنانی بەند و باو دەکات، بەوەش بە تەواوەتی لەگەڵ دەسەڵاتخوازییە نوێیەکەدا دەگونجێت. ئەم پەرواێزخستنەی ژن، ساتێکی تەوەرەییی گرنگە لە وانە لیبراڵییە-کۆنزێرڤاتیڤە گشتییەکەی ئەڵقەی کۆتاییدا: دەبێت شۆڕشەکان بەهەڵەدا بڕۆن، ستەمکارییەکی نوێ قوت دەکەنەوە، یان وەک ئەوەی جۆن بە دینێریس دەڵێت:
“ئەو خەڵکەی دوات دەکەون، دەزانن کە تۆ مەحاڵیکت بەدی هێناوە. بەشکوو ئەوە یارمەتییان بدات لە باوەڕهێنان بەوەی کە دەتوانیت شتی تری مەحاڵیش بەدیبهێنیت؛ بنیاتنانی دنیایەکی جیاواز لەو گوواوەی تا ئێستا ناسیویانە. بەڵام گەر ئەژدیهاکان بۆ ڕووخاندنی قەڵاکان و سووتاندنی شارەکان بخەیتە گەڕ، هیچ جیاوازییەکت نابێت”.
دواجار، لە سۆنگەی خۆشەویستییەوە، جۆن دەیکوژێت (ژنە مەلعونەکە لە دەستی خۆی ڕزگار دەکات، وەک ئەوەی دەستەواژە نێرسالارە-شۆڤێنییە کۆنەکە دەڵێت)، ئەو تاقە بکەرە کۆمەڵایەتییەی نێو زنجیرەکە دەکوژێت، کە بەڕاستی لە پێناو شتێکی نوێدا دەجەنگێت، لە پێناو دنیایەکی نوێدا کە کۆتایی بە نادادییە لەمێژینەکان بهێنێت.
بەو شێوەیە، دادپەروەری بەرقەرار بوو، بەڵام کام جۆری دادپەروەری؟ بران دەبێتە پاشای تازە: فەلەجە، هەمووشتزانە، هیچی ناوێت- لەگەڵ بیرهێنانەوەی ئەو حیکمەتە دێرینە بێتامەی، گوایە باشترینی فەرمانڕەواکان ئەوانەن کە دەسەڵاتیان نەگەرەکە. باشترین بەڵگەی ئەمانەش، ئەو پێکەنینە گاڵتەجاڕییەیە کە سەروەختی پێشنیازی یەکێک لە دەستەبژێری نوێ بە هەڵبژرادنێکی دیموکراتیکتری پاشا، دیمەنەکە دەتەنێتەوە.
مرۆڤ ناتوانێت خۆی لەو ڕاستییە نەبان بکات، کە وەفادارانی دینێریس تا کۆتایی، هەمەجۆرترینن – فەرمانڕەوا سەربازییەکەی ئەو، ئەسمەرە – لە کاتێکدا فەرمانڕەوا نوێیەکان پێیانەوە دیارە کە سپیپێستی نۆردی (سکەندیناڤی)ن. ئەو شاژنە ڕادیکاڵەی ئازادییەکی گەورەتری بۆ هەمووان دەخواست، بەبێ گوێدانە ڕەچەڵەک و بنەڕەتی کۆمەڵایەتییان، لەناو دەبرێت، ئیتر سەرجەمی شتەکان دەچنەوە شوێنی ئاساییی خۆیان.
سەرچاوە:
فرۆید زیندووە!
لەم ساڵانەی دوایی بەزۆری  بیستوومانە کە دەڵێن دەروونشیکاری مردووە. لە کۆتاییدا پێشکەوتنە نوێکان لە زانستەکانی مێشک (brain sciences)، دەروونشیکاریان لە پاڵ دانپێنەرە دینییەکان و خەوزانەکان لە ژوورە تاریکەکانی گەڕانەکانی تاریکبیرەکان بۆ مانای نهێنی، دانا. بە هەمان شێوە کە ‘تۆد دوفرێسن” دەیڵێ هیچ کەسێ لە مێژووی هزری مرۆییدا پتر لە فرۆید لەبارەی بنیادەکان هەڵەی نەکردووە-هەندیک بۆی زیاد دەکەن؛ بە ئاوارتەی مارکس. ساڵی ڕابردوو “کتێبی رەشی دەروونشیکاری” پاش “کتێبی ڕەشی کۆمونیزم” گەیشت و تیایدا هەموو هەڵە تیۆرییەکان و فێڵە کلینکاڵییەکانی کە فرۆید و پەیڕەوەکانی ئەنجامیان دابوو، لە لیستێکدا تۆمار کردووە. لانیکەم بەم شێوەیە هەمووان دەتوانن هەڤگرتووی (سؤلیدارێتی) بنەڕەتی مارکسیزم و دەروونشیکاری ببینن.
سەدەیەک لەمەوبەر، فرۆید دەروونشیکاری بە یەکێ لەوەی خۆی ناوی نابوون (سێ نەخۆشییە نەرجسییەکە) دانا. یەکەم، کۆپێرنیکۆس دەریخست کە زەوی بە دەوری خۆر دەسووڕێتەوە و بەم شێوەیە مرۆڤەکانی لە پێگە سەنتراڵەکەیان لە گەردوون بێبەش بوون. ئینجا داروین دەریخست کە ئێمە بەرهەمی پەرەسەندنین و بەو شێوەیە پێگەی لەسەرترمان لە بەینی زیندەوەران لە کیس چوو. دواجار، فرۆید بە ئاشکراکردنی ڕۆڵی بەرزتر(لەسەرتر)ی نەست لە پرۆسیسە دەروونییەکان دەریخست کە ئیگۆ تەنانەت سەروەری ماڵی خۆیشی نییە. ئەمرۆکانێ وادەردەکەوێ پێشکەوتنە زانستییەکان پووجی زیاتریان هێناوەتە ئارا: زەین تەنیا ماشینێکی لێکدانەوەی داتاکانە و هەستی ئازادی و سەربەخۆییمان تەنیا “وەهمی بەکارهێنەر”ێکە . تا ڕادەیەک بە بەراورد بەم ئاکامە دەروونشیکاری کۆنزیرڤاتیڤتر بووە.
چەمکی نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەرە سێکسییەکانی تاکەکەن سەرکوت دەکات، بەرگەی چێژپەرستی ئەمرۆ ناگرێ.
ئایا دەروونشیکاری بەسەر دەچێ؟ بێگومان وا دەردەکەوێ کە بەڵی. لە ڕووی زانستییەوە بەسەر دەچێ، چونکە مۆدیلی زانینی-سیستەمی دەماریی زەینی مرۆڤ جێی مۆدیلی [ەروونشیکارانەی] فرۆیدی گرتووەتەوە؛ لە کلینیکەکانی پزیشکی دەروونی لە برەو دەکەون چونکە چارەسەرکردنی دەروونشیکارانە جێی خۆی داوە بە پانتایی جارەسەری دەرمانی و ڕەفتاریی؛ لە کۆمەڵگەش بە شێوەیەکی گشتی  برەوی نامێنێ، چونکە چەمکی نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەرە سێکسییەکانی تاکەکەن سەرکوت دەکات، بەرگەی چێژپەرستی ئەمرۆ ناگرێ. بەڵام ناکرێ پەلەمان هەبێ. ڕەنگە لە جیاتی ئەوە پێداگری بکەین کە لە ڕاستیدا (سەردەمی دەروونشیکاری) تازە هاتووە. یەکێ لە سەرچاوەکانی ڕەخنەی کولتووریی کۆنەپارێزی ئەمڕۆ ئەوەیە، کە لە سەردەمی ئاسانگر(شلگرا)نەی ئێمە، منداڵان بێبەشن لە سنوودارکردن و یاساغکردنە توندوتۆڵەکان. ئەمەش ئەوانی  نائومێد کردووە و لە توندڕەوییەک بۆ یەکێکی تر پاڵیان پێوە دەنێ. تەنیا سنوورێکی تۆکمەی ڕێکخراو کە لەسەر بنەمای جۆرە دەسەڵاتێکی هێمایی سەقامگرتووی ڕەزامەند، دەستەبەری دەکات، ڕەزامەندییەک کە لە سەرپێچیکردن لە قەدەغە بەدەست دێت. فرۆید بۆ روونکردنەوەی شێوازی کارکردی ڕەتکردنەوەی نەست، بۆچوونی یەکێ لە نەخۆشەکانی پاش گێرانەوەی خەوەکەی لەبارەی ژنێکی نەناسەوە دەگێڕێتەوە: “ئەو ژنەی کە لە خەودا بینیم هەر کەسێ بێت دڵنیام دایکم نییە”. بۆ فرۆید بەڵگەیەکی ڕوونە کە ژنەکە دایکی بووە. بۆ وەسفی خووی نەخۆشی تیپیکاڵ ئەمرۆ چ ڕێگەیەک باشترە لە کاردانەوەی ئەو بۆ ئەو خەوە: “ئەو ژنەی کە لە خەودا بینیم هەر کەسێ بێت دڵنیام دایکم نییە”
بە شێوەی نەریتی، چاوەڕوانکراو بووە کە دەروونشیکاری، وا لە نەخۆشەکە بکا تا بە ئاسانی زاڵ بێت بەسەر کۆسپەکانی ڕەزامەندی سێکسێکی ئاساییدا: ئەگەر ناتوانی دەستت پێی بگات[ڕەحەت ببی] سەردانی دەروونشیکارێک بکە، ئەو هاوکاریت دەکات تا لە دەستی بەربەندییەکان(inhibitions)ت رزگارت ببێ. ئێستا لە هەموو لایەکەوە  بە فەرمانی “چیژ وەربگرە” بومباران دەکرێین، ڕەنگە دەبێ بە شێوەی دیکە لە دەروونشیکاری بڕوانرێ، وەک تەنیا دیسکۆرسێک کە تیایدا ڕێپێدراون لە چێژ وەرنەگرتن: نەک “ڕێپێنەدران بە چێژ وەرگرتن”، بەڵکو ڕزگاربوون لە گوشاری چێژ وەرگرتن.
ئەم گۆڕانە پارادۆکسیکاڵە لە ڕۆڵی لێکدانەوەی دەروونشیکارانە، لە هیچ شوێنێک وەک لە بابەتی خەونەکاندا ڕوون نییە. تێگەیشتنی باو لە تیۆری فرۆید لەبارەی خەون ئەوەیە کە خەون بەدیهاتنی فانتازیایی خواستێکی نەستی سانسۆر کراوە، کە وەک ڕێسایەکی سرووشتیی سێکسییە. فرۆید لە سەرەتای کتێبی “لێکدانەوەی خەونەکان“دا، لێکدانەوەی تێروتەسەل لەبارەی خەونی “تێڕاژاندنی ئیرما- Irma’s injection’” [دەرزی لێدانی ئیرما] دەخاتە ڕوو. ئەم لێکدانەوەیە بە شێوەیەکی سەیروسەمەرە بیرخەرەوەی نوکتەیەکی سەردەمی سۆڤیەتە؛ “ئایا ڕۆبینۆڤیچ لە پێشبڕکێی لۆتۆی ویلایەتیدا، ئۆتۆمبیلێکی نویی بردەوە؟”، “لە بنەڕەتدا بەڵێ، براوە بوو. بەڵام نەک ئۆتۆمبێلێک، پاسکیلێک، نوێش نەبوو، کۆن بوو، نەیشبردەوە، لێیان دزی!”. ئایا خەون ئاشکراکەری مەیلی سیکسی نەستی کەسی خەونبینە؟ لە بنەڕەتدا بەڵێ، لەگەڵ ئەوەشدا لە خەونێک کە فرۆید بۆ شیکردنەوەی تیۆرەکەی لەبارەی خەونەوە هەڵیبژاد، مەیلەکەی نە سێکسییە و نە نەستی و، بێجگە لەمەش هی ئەو نییە.
ئەم خەونە بە وتووێژی فرۆید و نەخۆشەکەی (ئیرما) دەست پێ دەکات، لەبارەی سەرنەکەوتنی چارەسەرەکەی لەبەر هەوکردنێک کە بەهۆی دەرزی لێدان (تێڕژاندن)ەوە. لە کاتی وتووێژدا فرۆید لێی نزیک دەبێتەوە و بە وردی نێو دەمی دەپشکنێ. ئەو ڕووبەڕووی دیمەنیکی ناساز لە قەتماغە و پێکهاتەی لوول لووی وەک ئێسکەکانی لووت دەبێتەوە. لەم ساتەدا لە پڕێکدا ترسەکە دەگۆڕدرێت بۆ کۆمیدیا. سێ پزیشک لە هاوڕێیانی فرۆید کە یەکێ لەوانە ناوی “ئۆتۆ“یە دەردەکەون و بە زمانێکی گاڵتەجاڕانەی نیمچە-پیشەگەرانە دەست دەکەن بە ژمارەدنی هۆکارە ئیحتمالییەکانی هەوکردنی ئێرما. ئەگەر کەسێ سووچی هەبێت، دەبێ لە خەونەکەدا ئاشکرا ببیت، ئەویش جگە لە “ئۆتۆ” کەس نییە، چونکە ئەو بوو دەرزی لە ئیرما دا: پزیشکەکان دەگەنە ئەو ئاکامەی کە “نەدەبوایە دەرزی لێدانەکە بە بێ موبالاتییەوە ئەنجام بدرێ، ڕەنگە سیرینجەکە پیس بووبێت”. کەواتە جومگەی “بیری شاراوە”ی خەون نە سکێسسییە نە نەستیشە، بەڵکو ئەو ئارەزووە تەواو ئاگایانەی فرۆیدە بۆ ئەستۆپاکی خۆی لە ئاست سەرنەکەتنی لە چارەسەرکردنی ئیرمادا. ئەمە چۆن لەگەڵ ئەو تێزەدا کە خەونەکان ئاشکراکەری ئارەزووە سێکسییەکانی نەستن، دەگونجێت؟
ئارەزووی نەست کە خەون دەوروژێنێ، بەس بیری شاراوەی خەون نییە کە وەردەگێڕدرێتە سەر ناوەڕۆکە ئاشکراکەی، بەڵکو ئارەزووی نەستی ئەویدیکەیە کە لە ڕێگەی (خەون-کار)ەوە خۆی لەسەر خەون هەڵدەکۆڵێت
لێرەدا ڕاستکردنەوەیەکی گرنگ پێویستە. ئارەزووی نەست کە خەون دەوروژێنێ، بەس بیری شاراوەی خەون نییە کە وەردەگێڕدرێتە سەر ناوەڕۆکە ئاشکراکەی، بەڵکو ئارەزووی نەستی ئەویدیکەیە کە لە ڕێگەی (خەون-کار)ەوە خۆی لەسەر خەون هەڵدەکۆڵێت، پرۆسەیەکە کە بە هۆیەوە بیری شاراوە خۆی دەگۆڕی بۆ فۆرمی ئاشکرای خەونەکە. پاڕادۆکسی خەون-کار لێرەدایە: ئێمە دەمانەوێ ڕزگارمان بیت لە بیرێکی شڵەژێنەر کە بە تەواوی لێی بەئاگایین، بۆیە دەیگۆڕین و وەریدەگێڕینە سەر هێڵی وێنەیی هیرۆگڵیفی خەون. لە کاتێکدا ڕێک بە هۆی ئەو گۆڕانی شێوەیەیە کە ئارەزوویەکی زۆر بنەڕەتی تر خۆی لە خەوندا کۆدبەندی دەکات، هەمان ئارەزووی نەست و سێکسی.
دوایین مانای خەونی فرۆید چییە؟ فرۆید لە شیکارییەکدا کە دەیخاتە ڕوو، سەرنج دەخاتە سەر خەون-بیر، سەر ئارەزووی “ڕواڵەتی”ی  خۆی بۆ بێ سووچ بوونی لە چارەسەرکردنی ئیرمادا. لەگەڵ ئەمەشدا لە وردەکاری لێکدانەوەکەیدا ئاماژەگەلیک لە بزوێنەری قووڵتر هەن. خەونی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیرمادا فرۆید دەخاتە بیری چەندان ژنانی دیکە. پشکنینی دەمی، بیرخەرەوەی (نەخۆش)ی دیکەیە، مامۆستایەکی وانەی تایبەتی کاتێ سەیری نێو دەمی کردبوو “وێنەی جوانییەکی تازەپشکووتوو”ی هێنابووە بەرچاوی. پێگەی ئیرما سەبارەت بە پەنجەرە، ئەوی دەخستەوە بیری “ژنێک لە هاوڕێی گەرموگوڕەکان”ی ئیرما کە سەبارەت بەو “دیدێکی زۆر ئەرێنی” هەبوو؛ ئێستا کە بیری لێدەکاتەوە “دڵنیایە کە ئەو خاتوونەش دووچاری هیستریا ببوو”. توێژاڵ و ئێسکەکانی لووتی، ئەوی دەخستەوە بیری بەکارهێنانی خۆی لە کۆکایین بۆ داکشانی هەوکردنی پەردەی لووتی، هەروەها دەکەوتە بیری ئەو ژنە نەخۆشەی کە بە گوێرەی نموونەکەی خودی فرۆید “تووشی ڕەشبوونێکی زۆری ڕیشاڵەکانی لووت” بووبوو. ڕاوێژی لەگەڵ یەکێک لە پزیشکەکان بیرخەرەوەی سەردەمێکە کە چارەسەرێکی فرۆید بۆ ژنێکی نەخۆش کە ببووە هۆی “ژەهراوی بوونی تووند”ی نەخۆشەکە و دواجار مردنی؛ ئەو ژنە هاوناوی کچە گەورەکەی “ماتیلد” بوو. ئارەزووی نەستی خەون هەر ئەو ئارەزووەی فرۆیدە بۆ بوون بە “باوکی ئەزەلی”، باوکێک کە هەموو ئەو ژنانەی لەبەر دەستن کە ئیرما لە خەون وێنایان دەکات.
سەرەڕای ئەوەش ئەم خەونە، (مامک- enigma)ێکی تریش ئاشکرا دەکات. خەون ئاشکراکەری ئارەزووی کێیە؟ لێکدانەوە نوێکان بە ڕوونی لەسەر ئەوەن کە بزوێنەری ڕاستەقینەی پشت خەونەکە، ئارەزووی فرۆیدە لە بێ تاوانکردنی فلیسی هاوکار و هاوڕێی گیانی بەگیانی لە بەرپرسیارییەتی و درێخی. ئەوە فلیس بوو کەمترخەم بوو لە نەشتەرگەری لووتی ئیرمادا و، ئارەزووی شاراوە لە خەونەکە بۆ بێتاوانی فرۆید نییە بۆ ىێتاوانی هاوڕێکەیەتی، کەسێک کە لەم مژارەدا هەمان “سوبێکتی کە وادەزرانرێ دەزانێ” فرۆید بوو، ئۆبێکتی گواستنەوەی ئەو. خەونەکە، ئارەزووی فرۆید لەبارەی ئەوەیکە فلیس بەرپرسی شکستی چارەسەرەکە نەبوو، ئەوەیکە ئەو کەموکوڕی زانستی نەبوو، بەرچاوتر دەکات. ئەم خەونە ئارەزووی فرۆید ئاشکرا دەکات، بەڵام تەنیا تا ئەو شوێنە کە ئارەزووی ئەو پێشوەختە ئارەزووی ئەویتر(فلیس)ە.
ئەرکی کۆتایی خەون، هێشتنەوەی خەونبینە لە خەوەکەدا. ئەم وەڵامە بەزۆری لە پەیوەند بەو خەونانەوە لێکدەدرێتەوە کە هەندێ پشێوی دەرەکی-بۆ نموونە هەراوهوریا- هەڕەشەی بێداربوونەمان لێدەکەن.
بۆچی خەون دەبینین؟ وەڵامەکەی فرۆید بە شێوەیەکی خەڵتێنەرانە سادەیە: ئەرکی کۆتایی خەون، هێشتنەوەی خەونبینە لە خەوەکەدا. ئەم وەڵامە بەزۆری لە پەیوەند بەو خەونانەوە لێکدەدرێتەوە کە هەندێ پشێوی دەرەکی-بۆ نموونە هەراوهوریا- هەڕەشەی بێداربوونەمان لێدەکەن. لە دۆخێکی وەهادا خەونبین دەستبەجێ وێنای دۆخێک دەکات کە ئەم پاڵنەرە دەرەکییە ڕاکێشێتە نێو خۆی و، ئیتر دەتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژ بخەوێت؛ کاتێ پاڵنەرە دەرەکییەکە زۆر توند ببێت دواجار ئەو لە خەو هەڵدەستێ. ئایا بە ڕاستی هەموو شتێ وا سەرڕاستە؟ لە نموونەیەکی بەناوبانگی دیکەی “لێکدانەوەی خەونەکان”دا، باوکێکی شەکەت کە کوڕە گەنجەکەی تازە مردووە، لە خەودا کوڕەکەی دەبینێ کە لە ێو کڵپەکانی ئاگردا بە سرتەوە سەرکۆنەیەکی ترسناک دەڵێ:”باوکە نابینی خەریکە دەسووتێم؟” کەمێ پاشتر باوکەکە لە خەو ڕادەپەڕێ و سەرنجی دەکەوێتە سەر مۆمێک لەسەر کفنی کوڕەکەی. ئەو لە خەودا بۆنی دووکەڵی کردبوو و وێنای کوڕەکەی بە سووتاوی پەیوەستی خەونەکەی خۆی کردبوو تا خەوەکەی درێژتر بکاتەوە. ئایا لەبەر ئەوە باوکەکە لە خەو ڕاپەڕێ بوو کە بزوێنەری دەرەکی توندتر بوون لەوەی کە لەگەڵ سیناریۆی خەونەکە بگونجێنرێ؟ یان بە پێچەوانەوە، باوکەکە ئەو خەونەی بۆ درێژتر کردنەوەی خەوەکەی دروست کرد، بەڵام ئەوەی لە خەونەکەدا ڕووبەڕووی بوویەوە زۆر ئاستەمتر بوو لە خودی واقیعی دەرەکی، سەرەئەنجام لە خەو ڕاپەڕێ تا هەڵبێت بۆ نێو واقیعیەت.
پۆرترێتی “زیگمۆند فرۆید” (١٨٥٦-١٩٣٩) فەیلەسووف و دەروونشێکاری ئەڵمانی
لە هەردوو خەونەکەدا ڕووبەڕووبوونەوە تراومایی هەیە (دیمەنی گەرووی ئیرما، بینینی کوڕ لە کاتی سووتان)؛ بەڵام لە خەونی دووەمدا، خەونبین لە ساتی ئەم رووبەڕووبوونەوەیەدا لە خەو هەڵدەستێ. لە کاتێکدا کە لە خەونی یەکەمدا، ترس تا گەیشتنی پزیشکەکان بەردەوامە. ئەم هاوتەریبییە(پارالێل) کلیلی تێگەیشتن لە تیۆرەکەی فرۆیدمان لەبارەی خەونەوە بۆ دەخاتەڕوو. بە جۆرێ کە بێداربوونەوەی باوک لە خەونی دووەم هەمان کارکردی هەیە کە گۆڕانی لەناکاوی کەشەکە لە خەونی یەکەمدا. بۆیە واقیعی ئاساییش ئەو توانستەمان دەداتێ تا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تراومای ڕاستەقێنە خۆ بدزینەوە.
لای ‘ئادۆرنۆ‘ مانای دروشمی نازییەکان “ئەڵمانیا، لە خەو ڕابە!” لە راستیدا پێکدژە: ئەگەر وەڵامی ئەم بانگەوازەتان بدایەتەوە، دەتانتوانی لە خەو و خەون بەردەوام بن (بە دەربڕینێکی تر، خۆتان دوور بگرن لە تووش بوون لەگەڵ واقیعی ئانتاگۆنیسمی کۆمەڵایەتی). لە کۆپلەی یەکەمی شیعری (بە خەبەر بە)ی “پریمۆ لێڤی”دا ڕزگاربوویەکی کەمپی کاری زۆرەملێ، کەمپەکەی بیر دێتەوە، ئەو لە خەودا خەونی بەسۆزی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، نان خواردن و گێڕانەوەی چیرۆکەکەی بۆ خزم و خوێشەکانی خۆیەوە دەبینی، کە لە پڕێکدا بە فەرمانی کاپۆ(سەرپەرشتی زیندانییەکان)یەکی پۆڵۆنیایی ڕادەپەڕێ: “هەستە!”. لە کۆپلەی دووەم، شەڕ کۆتایی هاتووە و ئەو لە ماڵەوەیە، تێر نانی خواردووە، چیرۆکەکەی بۆ خێزانەکەی گێڕاوەتەوە، کە لە پڕێکدا خەیاڵ دەکات کە دووبارە دەبیستێت: “هەستە!”. ئاوەژووبوونەوەی پەیوەندی نێوان خەون و واقیعیەت لە کۆپلەی یەکەم تا کۆپلەی دووم زۆر گرنگە. ناوەڕۆکە ڕواڵەتییەکەیان وەک یەکە – دیمەنێکی خێزانیی دڵگیر بە فەرمانی “هەستە” هەڵدەوەشێتەوە- بەڵام لە کۆپلەی یەکەمدا، خەونەکە بە هۆی فەرمانی ‘بەخەبەر بە’ هەڵدەوەشێتەوە، لە کاتێکدا لە دووەمدا، واقیعیەت بە هۆی فەرمانێکی خەیاڵییەوە لێک دەپسێت. ڕەنگە بتوانین نموونەی دووەمی “لێکدانەوەی خەونەکان” سەر بە ڕزگاربووەکانی هۆڵۆکۆست دابنێین، کە بێتوانا لە ڕزگارکردنی کوڕەکەی لە کورەی تەرم سووتاندن، بۆیە تووشی سەرکۆنەی کوڕەکەی دەبێت: “باوکە نابینی خەریکە دەسووتێم؟”.
گرنگترین وانەی “لێکدانەوەی خەونەکان”: واقیعیەت بۆ کەسانێکە کە ناتوانن بەرگەی خەون بگرن.
لە “کۆمەڵگەی نمایشی”ی ئێمەدا، کە تیایدا ئەوەی وەک واقیعیەتی ڕۆژانەیی ئەزموونی دەکەین زیاتر و زیاتر شێوەی واقیعی درووستکراو لە درۆ لە خۆی دەگرێ، تێڕوانین و تێگەیشتنەکانی بەهای راستەقینەی خۆیان نیشان دەدەن. کارلێکی یارییە کامپیوتێرییەکان بێننە بەرچاوتان کە هەندێکمان خۆنەویستانە یاری دەکەین، یاریگەلێک کە توانا دەداتە کەسی دەروون شێواو و لاواز تا ببێتە کەسایەتی نێرینەی دەستدرێژکەر، لە پیاوەکانی دیکە بدات و بە شێوەی توندوتیژانە چێژ لە ژنان وەر بگرێ. بە ئاسانی دەتوانین گریمانەی ئەوەی کە ئەم لاوازە  بۆ هەڵهاتن لە واقیعی ماندووکەر و پەککەوتوویی سێکسییەوە پەنا دەباتە بەر سایبێرسپەیس (فەزای مەجازی). بەڵام ڕەنگە یارییەکان لەوە زیاتریان پی بێت. چی دەبێ گەر لە کاتی یاریدا، من کرۆکی لادەری کەسایەتی خۆم بە زمانێکی ڕوون دەرببڕم، کە لەبەر لەمپەرە ئەخلاقی-کۆمەڵایەتییەکانەوە ناتوانم لە ژیانی واقیعی جیبەجێی بکەم؟ ئایا کەسێتی ڤیرتواڵ(مەجازی)ی من تا ئاستێک “واقیعی تر لە خودی واقیع نییە”؟ ئایا ئەمە دروست لەبەر ئەوە نییە کە من دەزانم ئەمە “تەنیا یارییەک”ە و تیایدا دەتوانم هەموو ئەو کارانە بکەم کە هەرگیز لە دنیای واقیعی ناتوانم بیانکەم.؟ لەم مانا وردەدا، بە دەربڕینی ‘لاکان’، هەقیقەت بونیادێکی ‌هەڵبەستراو(چیرۆک)ی هەیە: هەندێ جار ئەوەی لە خەودا دەردەکەوێ، تەنانەت لە خەون و داڵغەکانی ڕۆژانە، هەقیقەتێکە کە واقیعی کۆمەڵایەتی خۆی لەسەر چەپاندنەکەی بنیاتناوە. لێرەدا گرنگترین وانەی “لێکدانەوەی خەونەکان” دەبینین: واقیعیەت بۆ کەسانێکە کە ناتوانن بەرگەی خەون بگرن.
سەرچاوە:
https://www.lrb.co.uk/the-paper/v28/n10/slavoj-zizek/freud-lives
The post فرۆید زیندووە! appeared first on ژنەفتن.
چه‌مكی دووباره‌بوونه‌وه‌ لای هیگڵ
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژێستێكی كاركردی، شێوازی بنچینه‌یی به ‌سێكسیكردنی چالاكییه‌ مرۆییه‌كانه‌‌. لێگه‌ڕێن با تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌ینیی ساده‌ بكه‌ین: وێنای ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌سێك وه‌ك ژێستێكی سڵاوكردن تۆقه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر درێژه‌ی پێده‌دات، و به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی ڕوون و ئاشكرا له‌ ئارادا بێت له‌سه‌ر گوشینی ده‌ستم به‌شێوه‌یه‌كی ڕیتماتیك به‌رده‌وام ده‌بێت- بێگومان من ئه‌م ده‌ست گوشینه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌ها ئه‌زموون ده‌كه‌م كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی “چه‌په‌ڵ” خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات، واته‌ سێكسواڵیزه‌كردنێكی نه‌خوازراو وا ڕووده‌دات… له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، و مادام هیگڵ مه‌رجه‌عه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌مانه‌ له‌م كتێبه‌دا[1]، بۆیه‌ وه‌رچه‌رخانه‌كانی[2] [چه‌مكی] دووباره‌بوونه‌وه‌ (repetition) لای هیگڵ شیاوی ئاوڕلێدانه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لترن.
هه‌ر زاراوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ په‌تییه‌كه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا پێكداده‌چن و یه‌كترده‌بڕن.
ئه‌گه‌ر بێتو ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ كه‌ خه‌سڵه‌ت ده‌به‌خشێته‌ په‌تی مۆبیۆس و ده‌ستنیشانی ده‌كات‌، تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی پرۆسه‌یه‌كی دیاله‌كتیكی بێت، ئه‌وا نابێت بحه‌په‌سێین له‌وه‌ی كه فۆرمی مینیماڵی په‌تی مۆبیۆس له‌ تیۆری دووباره‌بوونه‌وه‌ لای هیگڵ به‌دی بكه‌ین: [هه‌ر] زاراوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ په‌تییه‌كه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا پێكداده‌چن و یه‌كترده‌بڕن. بابه‌ته‌ لیبڕاله‌ به‌ربڵاوه‌كه‌ له‌باره‌ی وه‌رگه‌ڕانی چاكه‌ بۆ خراپه‌ بیر خۆتان بهێننه‌وه‌: ئاخۆ فه‌نده‌مێنتاڵیزمی دینی نیشانده‌ری ئه‌وه‌‌ نییه‌ كه‌ چۆنچۆنی خولیا و وه‌سوه‌سه‌ی په‌ڕگیرانه‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌دا وه‌رده‌چه‌رخێته‌ ناو خراپه‌، واته‌ وه‌رده‌چه‌رخێته‌ ناو هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت و ده‌ركه‌ر[3] كه‌ وێرانكردنی هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی تر به ‌ئامانج ده‌گرێت؟ له‌م حاڵه‌ته‌‌ سه‌رنجڕاكێشتر بۆ بیرلێكردنه‌وه‌ حاڵه‌ته‌ پێچه‌وانه‌كه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی‌ چۆن خراپه‌ خۆی، كاتێك ڕادیكاڵیزه ‌ده‌كرێت و ڕیشه‌یی ده‌كرێته‌وه‌، ده‌كرێت وه‌رگه‌ڕێته‌ سه‌ر چاكه‌. مه‌سیحیه‌تی سه‌ره‌تایی بیر خۆتان بھێننه‌وه‌: له‌ گۆشه‌نیگای جه‌وهه‌ری ئه‌خلاقی جووله‌كه‌وه‌، مه‌سیح ته‌نیا وه‌ك خراپه‌ (evil) ده‌توانێت ده‌ربكه‌وێت، واته‌ وه‌ك ساته‌وه‌ختێكی ئه‌بستراكت وا هارمۆنیه‌تی ناوه‌كیی ژیانی هاوبه‌ش و گشتی ده‌شڵه‌قێنێت، و شێوه‌ نه‌ریتییه‌كانی پله‌به‌ندی (هیرارشیه‌ت) و هاوپه‌یوه‌ستی بنكۆڵ ده‌كات (“ئه‌گه‌ر ڕقتان له‌ دایك و باوكتان نه‌بێته‌وه‌، حه‌واری و شوێنكه‌وته‌ی من نین”[4] و هتد)؛ كاتێك مه‌سیحیه‌ت سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م خراپه‌یه‌ بۆ چاكه‌یه‌كی باڵا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌… به‌هه‌رحاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نموونه‌ ستانداردانه‌ دوور بكه‌وینه‌وه‌، با له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی مینیماڵ (هه‌ره‌ كه‌م)ی په‌تی مۆبیۆسدا ده‌ست پێ بكه‌ین: واته‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ماندا بۆ زمان. ئاخۆ هاوكێشه‌ی عه‌شق- “تۆ ئاوا و ئاوایت… تۆ!”- له‌سه‌ر ئه‌و درزه‌ نه‌ڕسكاوه‌ كه‌ كڕۆكی هه‌موو هه‌مانبێژی و تۆتۆلۆژیایه‌ك پێكده‌هێنێت؟ تۆ [مه‌عشوق]- ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌زموونی [و واقیعییه‌]، پڕاوپڕ له‌ كه‌موكوڕییه‌- تۆیت، ئۆبێكتی باڵای عه‌شقه‌، واته‌ هه‌مان تۆتۆلۆژیا‌كه‌ درز/كه‌لێنه‌ ڕیشه‌ییه‌كه‌‌ ئاشكرا ده‌كات. ئه‌م تۆتۆلۆژیایه‌ جار له‌ دوای جار عاشقه‌كه‌ ده‌حه‌په‌سێنێت: ئاخر تۆ چۆن ده‌توانیت تۆ بیت؟ به‌ڵام ئا لێره‌دا ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی تۆتۆلۆژیا له‌ پراكتیك و‌ موماره‌سه‌ ڕۆژانه‌كانماندا بیر خۆتان بهێننه‌وه كه‌ ‌به‌ ڕووكه‌ش پێچه‌وانه‌ی تۆتۆلۆژیاكه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌‌: ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك ده‌ڵێت “مرۆڤ مرۆڤه‌”، ئه‌م هه‌مانبێژییه‌ ده‌قاوده‌ق ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ مرۆڤێك له‌ ئاستی تێگه‌كه‌یدا نییه‌، و هه‌موو مرۆڤێكی واقیعی و ئه‌كچواڵ پڕاوپڕه‌ له‌ خه‌وش و كه‌موكوڕی‌؛ یان كاتێك ده‌ڵێین “یاسا یاسایه‌”[5]، ده‌لاله‌ته‌ شاراوه‌كه‌ی ئه‌م تۆتۆلۆژیایه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئێمه‌ ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی یاسا بین ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی‌ به‌ ئاشكرایی هه‌ستی عه‌داله‌تخوازیشمان ده‌پڵیشێنێته‌وه‌-“یاسا یاسایه‌” ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یاسا له‌ بناوانه‌وه‌ به‌ر مه‌بنای توندوتیژییه‌كی نایاسایی ڕسكاوه‌. له‌م ڤێرژنه‌ی په‌تی مۆبیۆسدا، تێگه‌یه‌كی “باڵا” (مرۆڤ، یاسا) له‌ نزمترین دیویدا به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت، وه‌ك دووانه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ی كه‌ تێگه‌ “باڵا”كه‌ ده‌پارێزێت.[6]
ڕووداوێكی مێژوویی، له‌ یه‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا، پێشهاتێكی هه‌ڵكه‌وته‌‌، و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه‌ زه‌رووره‌ته‌ تێگه‌ییه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌،
له‌كاتێكدا له‌م نموونه‌یه‌، دووباره‌بوونه‌وه‌ ژێربنكه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ی زاراوه‌ دووپاتبووه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌چی هیگڵ ته‌ركیز ده‌خاته‌ سه‌ر كه‌یسه‌ پێچه‌وانه‌كه‌، واته كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته‌ مایه‌ی ئایدیاڵیزه‌كردن، و “ئاوفهیبونگ”[7]ی زاراوه‌یه‌ك‌ بۆ ئاستێكی باڵاتر. وه‌رن با وێنای په‌تێكی مۆبیۆس بكه‌ین كه‌ لایه‌كی ڕێککەوت و هه‌ڵكه‌وته[8]‌ و لایه‌كی تریشی زه‌رووره‌ته‌: وه‌كئه‌وه‌ی هیگڵ ڕوونیكردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ژێستێك له‌ هه‌مان دیوی‌ هه‌ڵكه‌وتدا دووباره‌بێته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ دیوه‌ پێچه‌وانه‌كه‌وه‌؛ دیوی زه‌رووره‌ت. له‌كاتێكدا ده‌كرێت دووباره‌بوونه‌وه‌ وه‌ك شتێك ده‌ربكه‌وێت كه له‌ پێداگرییه‌ كوێرانه‌كه‌یدا، به‌رهه‌ڵستی ئاوفهیبونگی دیاله‌كتیكی ده‌كات، هیگڵ ڕێگایه‌ك بۆ تێخستنی دووباره‌بوونه‌وه‌ له‌ شه‌رحه‌كه‌یدا له‌باره‌ی بزاوتی مێژووییه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌: ڕووداوێكی مێژوویی، له‌ یه‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا، پێشهاتێكی هه‌ڵكه‌وته‌‌، و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه‌ زه‌رووره‌ته‌ تێگه‌ییه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی[9] پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌، وه‌كئه‌وه‌ی هیگڵ به‌ هۆی چاره‌نووسی یۆلیۆس سیزار ڕوونیده‌كاته‌وه‌:
” ئێمه‌ خانه‌دانترین پیاوه‌كانی ڕۆما ده‌بینین وا فه‌رمانڕه‌وایی قه‌یسه‌ر به‌ شتێكی هه‌ڵكه‌وتوو ڕووكاره‌كیی[10]په‌تی داده‌نێن، هه‌روه‌ها وای داده‌نێن تێكڕای كاروباره‌كان له‌سه‌ر كه‌سێتیی قه‌یسه‌ر خۆیه‌وه‌ به‌ندن. سیسرۆ ئاوا بیری ده‌كرده‌وه‌، بروتوس و كاشیۆس هه‌روا. ئه‌مانه‌ باوه‌ڕیان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ [قه‌یسه‌ر] وه‌لابنرێت، حوكمی كۆماری خۆبه‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵوه‌سه‌ به‌رچاوه‌ش ده‌ستی لێ وه‌شاندبوون، بروتۆس كه‌ كاره‌كته‌ر و كه‌سێتییه‌كی هێجگار خانه‌دانانه‌ی هه‌بوو، و كاشیۆش كه‌ له‌ ئینێرژییه‌كی كرداریی زیاتر له‌ سیسرۆ به‌هره‌مه‌ند بوو، ئه‌م پیاوه‌ [واته‌ قه‌یسه‌ر]یان كوشت، گه‌رچی ڕه‌ندییه‌كانی ویشیان به‌رز ده‌نرخاند. به‌ڵام ده‌موده‌ست ڕوونبوویه‌وه‌ ته‌نیا تاكه‌ ویست(will)ێك ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی ڕۆمانی به‌ڕێوه‌ببات، و ئێستاش ڕۆمانه‌كان ناچارن ئه‌م بۆچوونه‌ په‌سه‌ندبكه‌ن؛ چونكه‌ له‌ هه‌موو قۆناغێكدا له‌م جیهانه‌، شۆڕشێكی سیاسی ئه‌وكاته‌ له‌ مێشكی خه‌ڵكی چه‌سپاوه‌ كه‌ دووباره‌بووبێته‌وه‌. به‌م پێیه‌ ناپلیۆن دووجار شكستیهێنا، و بۆربۆنه‌كانیش دووجار دوورخرانه‌وه‌. ئه‌و شته‌ی له‌ سه‌ره‌تادا ته‌نیا وه‌ك شانس و هه‌ڵكه‌وت ده‌رده‌كه‌وت، به‌ هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی، بوونێكی واقیعی و به‌دیهاتوو و په‌سه‌ندكراو به‌خۆوه‌ده‌گرێت”[11].
هیگڵ و ژیژەک لە چێوەیەکدا
ئه‌م نموونه‌یه‌ی قه‌یسه‌ر به‌ تایبه‌تی بۆیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ باسه‌كه‌مانه‌وه‌، چونكه‌ په‌یوسته‌ به‌ چاره‌نووسی ناو (name)ێكه‌وه‌: ئه‌و شته‌ی له‌ پێشهاتی سه‌ره‌تایی خۆیدا، ناوێكی هه‌ڵكه‌وتی تاكه‌كه‌سێكی دیاریكراو بوو، له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه‌‌، ده‌بێته‌ ناونیشانێكی گشته‌كی و یونڤێرساڵ (ئۆگۆستۆس وه‌ك قه‌یسه‌ری یه‌كه‌م). كه‌واته‌ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تارماییه‌كاندا بكه‌ین؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا، “ئاوفهیبونگ”ی شكستخواردووی مردووه‌كان‌ (له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌رمان له‌ شێوه‌ی تارماییه‌كاندا) ته‌نیا ئاسته‌نگ و گرفتێكی[12] نادیاله‌كتیكی نییه‌، شتێك كه‌ شێوه‌ی “ئاسایی” به‌ره‌وپێشچوونی دیاله‌كتیكی ده‌له‌قێنێت، به‌ڵكوو گرفتێكی زه‌رووره‌ كه هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ڕه‌خسێنێت، واته‌ بۆ “ئاوفهیبونگ”ی سه‌ركه‌وتوو. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ قه‌یسه‌ر: ئه‌و خاڵه‌ بیر خۆتان بهێننه‌وه‌ كه‌، به‌پێی ئه‌فسانه‌كه،‌ قه‌یسه‌ر له‌ شه‌وی پێش جه‌نگه‌كه‌ كه‌ تێیدا پیلانگێڕه‌كان شكستیان هێنا وه‌ك تارماییه‌ك خۆی نیشانی بروتوس دا. گه‌ر به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ هامڵێتیش حه‌كایه‌ته‌كه‌ی قه‌یسه‌ر بخوێنینه‌وه‌، ئه‌وا ته‌نیا له‌دوای ئه‌وه‌ی قه‌یسه‌ر بۆ كه‌لله‌سه‌رێك كورت ده‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئیدی وه‌ك تارماییه‌ك هه‌ڵناكوتێته‌ سه‌ر زیندووه‌‌كان، ده‌توانێت خۆی بگۆڕێته‌ سه‌ر ناونیشانێكی گشته‌كی: “قه‌یسه‌ر”.
به‌هه‌رحاڵ، لێره‌دا ده‌بێت سه‌رنج له‌ جیاوازیی نێوان دوو نموونه‌كه‌ی هیگڵ بده‌ین: له‌كاتێكدا له‌ هه‌ر دوو كه‌یسه‌كه‌دا، دووباره‌بوونه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وت نه‌فی و تێهه‌ڵكێش و بڵند ده‌كاته‌وه‌ (sublate) بۆ زه‌رووره‌تێكی تێگه‌یی، به‌ڵام ته‌نیا له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی قه‌یسه‌ردا، ناوێكی شه‌خسی بۆ ئاستی ناونیشانێكی گشته‌كی بڵند ‌ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی ناپلیۆندا، خاڵه‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌، زه‌رووره‌تی ڕووداوێك پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌: ناپلیۆن ده‌بووایه‌ دووجار شكست بهێنێت تا تێبگات كه‌ ئیدی ڕۆژگاری وی به‌سه‌رچووه‌، و‌ شكستخواردنه‌كه‌ی ته‌نیا پاشهاتێكی تێپه‌ڕ نه‌بووه‌. قه‌یسه‌ر پێویست نه‌بوو دووجار شكستب هێنێت، ته‌نیا جارێك مرد و وه‌ك ناونیشانێكی گشته‌كی (universal title) گه‌ڕایه‌وه‌، واته‌ با بڵێین به‌ مردنی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتێكدا ناپلیۆن وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وت و ڕووكاره‌كی له‌ هه‌ردوو شكسته‌كه‌ی خۆیدا به‌ سه‌لامه‌تی گیانی ده‌رباز كرد (شكسته‌كانی ساڵی ١٨١٣ و ساڵی ١٨١٥)، به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی بێبایه‌خ و ناكارا[13] له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مێژوودا، له‌ دوورگه‌ی چۆڵوهۆڵی هێلینای قه‌دیس یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌نووسییه‌وه‌. ناپلیۆن وه‌ك تارماییه‌ك گه‌ڕایه‌وه‌، نه‌ك وه‌ك تێگه‌یه‌كی یونیڤێرساڵ و گشته‌كی: واته‌ وه‌ك ئه‌و تارماییه‌ی برازاكه‌ی خۆی ناپلیۆنی سێیه‌می ڕاونا، كه‌ وه‌كئه‌وه‌ی ماركسیش وتوێتی تراژیدیای (كه‌وتنه‌كه‌ی ناپلیۆن) وه‌ك كۆمیدیا و گاڵته‌جاڕییه‌ك خۆی دووباره‌كرده‌وه‌.
به‌م پێیه‌ ئه‌م دوو دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌‌ به‌ته‌واوه‌تی جیاوازن: یه‌كه‌میان [دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌ی قه‌یسه‌ر] ڕێگه‌ی بۆ ناونیشانێكی گشته‌كی خۆشكرد، به‌ڵام دووه‌میان [دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌ی ناپلیۆن] ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی گشتێتی ده‌به‌خشێته‌ شكست.
به‌هه‌رحاڵ، بارودۆخه‌كه‌ به‌كرده‌یی ئاڵۆزتره‌. گه‌رچی ناپلیۆن شكستیهێنا، به‌ڵام كۆد (code)ه‌كه‌ی بناغه‌ی سیسته‌می یاسایی بۆرژوازیی مۆدێرنی داڕشت، هه‌روه‌ها خه‌ونی ئه‌وروپایه‌كی یه‌كگرتوو كه‌ ئه‌و خۆی به‌شوێنییه‌وه‌ بوو تا ئه‌مڕۆش ماوه‌ته‌وه‌ (یه‌كێتیی ئه‌وروپا). له‌لایه‌كی تر، گه‌رچی قه‌یسه‌ر وه‌ك ناونیشانێكی گشته‌كی دیسان ده‌ركه‌وته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌ پاشمه‌رگه‌كه‌ی ده‌ستپێكی كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ڕۆمانییه: قه‌یسه‌ریزم ده‌بووایه‌ هه‌میشه‌ پشت به‌ فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازی ببه‌ستێت. ڤێرژنه‌ جێگره‌وه‌كانی ڕابردوو كه‌ له‌ شكڵێكی تارمایی ئاسادا درێژه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن، “كرانه‌وه‌یی” ئونتۆلۆژی پرۆسه‌ مێژووییه‌كه‌ پێكده‌هێنێت، چێسته‌رتۆن به‌ ڕوونی ئه‌م خاڵه‌ی خستۆته‌ڕوو:
“ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت ئێستا جیهان له‌ دۆخێكی باشتردا ده‌بوو، گه‌ر ناپلیۆن هه‌رگیز شكستی نه‌هێنابا، به‌ڵكوو سولاله‌ ئیمپڕاتۆرییه‌كه‌ی خۆی دامه‌زراندبا، خه‌ڵكی ده‌بێت به‌په‌له‌ دیده‌ عه‌قڵییه‌كه‌یان ڕاست بكه‌نه‌وه‌‌. هه‌ر خودی تێگه‌كه‌ شتێكی نوێیه‌ بۆیان. گه‌رچی [سه‌ركه‌وتنی گریمانكراوی ناپلیۆن] ڕێگه‌ی له‌ كاردانه‌وه‌ی پرووسییه‌كان ده‌گرت؛ یه‌كسانی و ڕۆشنگه‌ری به‌بێ ناكۆكییه‌كی كوشنده‌ له‌گه‌ڵ دیندا ده‌پاراست؛ ئه‌ورووپییه‌كانی یه‌كده‌خست و ڕه‌نگه‌ داڕزانی سیسته‌می په‌رله‌مانتاری و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ فاشیستی و به‌لشه‌فییه‌كانیشی لادابا. به‌ڵام له‌م چاخه‌ی بیریاره‌ ئازاده‌كاندا، مرۆڤه‌كان له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه‌ به‌ڕاستی ئازاد نین بیر له‌ هزرێكی وا بكه‌نه‌وه”‌[14].
ته‌نیا بژارده‌ هه‌ڵه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بژارده‌ ڕاسته‌كه‌ ده‌سازێنێت
ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌، له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی مێژووییدا به‌ مانا بنیامینییه‌ ڕادیكاڵه‌كه‌ی، ئێمه‌ ته‌نیا به‌ره‌و ڕابردوو بۆ ساته‌وه‌خته‌ ئاوه‌ڵاكه‌ی بڕیاردان ده‌گه‌ڕێینه‌وه،‌ و ئه‌مجاره‌ بژارده‌ درووسته‌كه‌‌ هه‌ڵده‌بژێرین. به‌ڵكوو وانه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بژارده‌ی یه‌كه‌ممان به‌ناچاره‌كی بژارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ش ڕێك له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره: “بژارده‌ درووسته‌كه‌” ته‌نیا له‌ جاری دووه‌مدا ده‌ڕه‌خسێت و مومكینه‌، واته‌ له‌ دوای بژارده‌ هه‌ڵه‌كه‌، به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ته‌نیا بژارده‌ هه‌ڵه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بژارده‌ ڕاسته‌كه‌ ده‌سازێنێت. ئه‌و تێگه‌یه‌ی گوایه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ پێشوه‌خته‌ له‌ جاری یه‌كه‌مدا بژارده‌ ڕاسته‌كه‌مان هه‌ڵگرتبێته‌وه‌‌، و ته‌نیا به‌هه‌ڵكه‌وتیش شانسه‌كه‌مان له‌ده‌ستداوه‌، چاوبه‌ست و وه‌همێكی ڕیترۆئه‌كتیڤه‌. پارادۆكسی “په‌تی مۆبیۆس”یش هه‌ر به‌م جۆره‌ كار ده‌كات، گه‌ر ئێمه‌ لایه‌كی په‌ته‌كه‌ وه‌ك لای هه‌ڵه‌ و لایه‌كی تریشی وه‌ك لای حه‌قیقه‌ت درك بكه‌ین: به ‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونمان له‌سه‌ر لایه‌ هه‌ڵه‌كه‌، (له‌وانه‌یه‌) خۆمان له‌سه‌ر لای حه‌قیقه‌ت ببینینه‌وه‌.
به‌هه‌رحاڵ، سنووری ئه‌م نموونه‌یه‌ له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی گشتێتی له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درێژه‌ ده‌دات به‌ پشت به‌ستن به‌ لێكدژییه‌ (كانتییه‌)كه‌ی نێوان فۆرمی ڕه‌مزیی گشته‌كی و ناوه‌ڕۆكی دیاریكراوی هه‌ڵكه‌وتئاسا. ئه‌و خاڵه‌ی لێره‌دا نادیده‌ ده‌گیرێت بریتییه‌ له‌ نێوانگیرییه‌كه‌یان، ئه‌و شته‌ی هیگڵ ناوی نابوو “گشتێتیی كۆنكرێتی”. ئاخۆ كڕۆكی نێگه‌تیڤیته‌‌ی دیاله‌كتیكی بریتییه‌ نییه‌ له‌ كورته‌سێركێت[15](شۆرت)ی نێوان توخم (genus) و (یه‌كێك له‌) جۆره‌ (species)كانی، به‌ته‌رزێكی وه‌ها كه‌ توخم وه‌ك یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ ‌به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی تر و ده‌چێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌رێنی و نێگه‌تیڤه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا؟ به‌رسڤه‌ زیره‌كانه‌كه‌ی ئامبه‌یدكار بۆ گاندی بیرخۆتان بهێننه‌وه‌: “تاوه‌كو كاسته‌كان هه‌بن، كه‌سانی ده‌ره‌-كاست  و ده‌ركراویش هه‌ر هه‌ن”. تا ئه‌وكاته‌ی كاسته‌كان هه‌بن، هه‌میشه‌ ڕه‌گه‌زێكی هێجگار بێبه‌ها و پله‌سفریش هه‌یه‌، ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ له‌كاتێكدا به‌ ڕووكه‌ش و فۆرماڵییانه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌مه‌كه‌،  كه‌چی هیچ جێیه‌كی شیاوی له‌ناو‌ سیسته‌مه‌كه‌دا نییه‌، و به‌م جۆره‌ش گشتێتیی (چه‌پێنراو)ی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌نوێنێته‌وه‌. به‌م مانایه‌، گشتێتیی كۆنكرێتی ده‌قاوده‌ق ئه‌و گشتێتییه‌یه‌ كه‌ خۆی ده‌خاته‌ پاڵ جۆره‌كانیه‌وه‌‌، له‌ كه‌وڵی ساته‌وه‌ختێكی تاقانه‌دا كه‌ ناوه‌ڕۆكێكی دیاریكراوی نییه‌- به‌كورتی، ده‌قاوده‌ق ئه‌و كه‌سانه‌ی جێیه‌كی شیاویان له‌ گشت (whole)ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه‌ (وه‌كو لاتوپووته‌كان‌ “rabble”) ڕه‌هه‌ندی گشته‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌نوێننه‌وه كه‌ به‌دییانده‌هێنێت. هه‌ر بۆیه‌ لاتوپووته‌كان ناكرێت بسڕدرێنه‌وه‌، مه‌گه‌ر تێكڕای بینای كۆمه‌ڵایه‌تی له ‌ڕیشه‌وه‌ بگۆڕدرێت (هیگڵیش به‌ته‌واوه‌تی ئاگای له‌مه‌یه‌؛ به‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ش یه‌كانگیره‌، ددان بنێت به‌وه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م “گرفته‌ شڵه‌ژێنه‌ره‌” مه‌حاڵه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌ هه‌ڵكه‌وته‌كان، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكاره‌ كۆنسێپچواڵه‌ هێجگار خۆنشین و ئیمانێنته‌كان). ئه‌م گیرۆده‌ییه‌ پێچاوپێچه‌ی گشتێتی و جۆره‌ دیاریكراوه‌كه‌ی، خه‌سڵه‌تێكی سه‌ره‌كی جووڵه‌كه‌ی هیگڵه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ترانسدێنتاڵیزمی كانت كه‌ تێیدا فۆرمه‌ ترانسدێنتاڵه‌كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی له‌پێشینه‌یه‌ و له‌ ناوه‌ڕۆكه‌ دیاریكراوه‌كه‌ی هه‌ڵاوێردكراوه‌ و نێوانگیری نه‌كراوه‌.
سەرچاوە:
Slavoj Žižek, Sex and the failed absolute,  pp. 210-214
پەراوێزەکان:
[1]ئه‌م نووسینه‌ كورته‌ پاژێكه‌ له‌ كتێبی “سێكس و موتڵه‌قی شكستخواردوو”.
[2] Peripeties
[3]Exclusive stance
[4]دیاره‌ ئه‌مه‌‌ وته‌ی مه‌سیحه‌ بۆ حه‌وارییه‌كانی له‌ ئینجیلدا.‌
[5] The law is the law
[6]نمونه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ڕوون و ئاشكراتری ئه‌م ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌یه‌ بازاڕ و ده‌وڵه‌ته‌: ئه‌گه‌ر بێتو تا كۆتاییه‌كه‌ی په‌یڕه‌وی له‌ هێڵی بازاڕ بكه‌ین، و هه‌وڵبده‌ین قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی فراوان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێـت زیاتر و زیاتر پشت به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ببه‌سیتین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بازاڕ بۆ لۆژیكه‌ ناونشینه‌كه‌ی خۆی جێبهێلرێت، به‌ره‌و له‌ناوبردنی خۆی سه‌ر ده‌كێشێت (مۆنۆپۆلییه‌كان، كێبڕكێ داده‌ڕووخێنن و هتد)، و ته‌نیا ڕێكخستنێكی ده‌ره‌كی ده‌توانێت ڕزگاری بكات-  ژیژه‌ك.
[7]Sublation، كه‌ وه‌رگێڕانه‌ ئینگڵیزییه‌كه‌ی زاراوه‌ی “ئاوفهیبونگ”ی هیگڵه‌، له‌ كوردیدا ده‌كرێت هاوكات ئه‌م چه‌ند هاوتایه‌ی بۆ به‌كار بێت، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان دیوێكی زاراوه‌كه‌ ده‌نوێنێته‌وه‌ “نه‌فیكردن، پاراستن و بڵندكردنه‌وه‌”.
[8]Contingency
[9] Inner notional necessity
[10] Adventitious
[11]Quoted from www.marxists.org/reference/archive/hegel/works/hi/lectures3.htm
[12]Complication
[13] Non-entity
[14]G. K. Chesterton, “The Slavery of the Mind”.
[15] Short circuit
The post چه‌مكی دووباره‌بوونه‌وه‌ لای هیگڵ appeared first on ژنەفتن.
نیگا و ده‌نگ وه‌ك ئۆبێكته‌كاتی عه‌شق1
سلاڤۆی ژیژه‌ك، ڕێناتا ساڵكل
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕوشدی جه‌عفه‌ر
ئێمه زۆرجار له‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌روونشیكارییه‌كاندا تاسه‌یه‌كی نۆستالژیانه‌ بۆ ڕۆژگاره‌ كۆنه‌ باشه‌ قاره‌مانئاساكان به‌دیده‌كه‌ین؛ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی نه‌خۆشه‌كان ساویلكه‌ و بێئاگا بوون له‌ تیۆری ده‌روونشیكاری- به‌ڕووكه‌ش ئه‌م بێئاگاییه‌ش توانای ئه‌وه‌ی به‌ نه‌خۆشه‌كان دابوو كه‌ سه‌مپتۆمه‌ “په‌تیتر”ه‌كان به‌رهه‌مبێنن، واته‌، ئه‌و سه‌مپتۆمانه‌ی كه‌ دیوه‌ نه‌سته‌كییه‌كه‌یان هێنده‌ زۆر، به‌هۆی مه‌عریفه‌‌ عه‌قڵانییه‌كه‌یان نه‌شێوێنرابوو. له‌و ڕۆژگاره‌دا، هێشتا كۆمه‌ڵێك نه‌خۆش به‌رچاو ده‌كه‌وتن كه‌ به‌ ده‌روونشیكاره‌كه‌یان ده‌وت: “دوێنێ شه‌و، له‌ خه‌ونمدا ئه‌ژدیهایه‌كم كوشت و دواتریش به‌ناو دارستانێكی چڕدا ڕووه‌و قه‌ڵایه‌ك ملی ڕێگام گرته‌به‌ر…”، به‌ نه‌تیجه‌ ده‌روونشیكاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌: “هه‌ر زۆر ڕوونه‌، نه‌خۆشی ئه‌زیزم!٢ ئه‌ژدیهاكه‌ باوكی خۆتانه‌، خه‌ونه‌كه‌ش گوزارشت له‌ ئاره‌زووه‌كه‌تان ده‌كات بۆ كوشتنی ئه‌و، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ په‌ناگه‌ی سه‌لامه‌تی قه‌ڵای دایكانه‌…”. [به‌ڵام] ژاك لاكان كتومت گره‌و له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌كات: سوبێكتی ده‌روونشیكاری (كه‌سی ده‌روونشیكاری بۆكراو)، سوبێكتی مۆدێرنی زانسته‌، ئه‌مه‌ش واته‌- له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك شتی تریشدا- سه‌مپتۆمه‌كانی نه‌ ئێستا و نه‌ هه‌رگیزیش، به‌پێی پێناسه‌كه‌٣، سه‌مپتۆمگه‌لێكی “پاكیزه‌” نه‌بوون، هه‌میشه‌ ئاراسته‌ و موخاته‌به‌ی “ده‌روونشیكار”یان پێكراوه ‌له ‌پێگه‌ی ئه‌و سوبێكته‌ی وایداده‌نێین (ماناكه‌یان) ده‌زانێت٤ و به‌م پێیه‌ش وه‌ك بڵێی ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌ بۆ لێكدانه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش، به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌وایه‌ بڵێین كۆمه‌ڵێك سه‌مپتۆممان هه‌یه‌ یۆنگین، كلاینین، لاكانین و هتد، واته‌، واقیعییه‌ته‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی شاراوه‌ و ئاماژەگەرانە بۆ تیۆرێكی ده‌روونشیكاریی دیاریكراو له‌خۆده‌گرێت. له‌مڕۆدا، به‌شه‌ زۆره‌كه‌ی “به‌زه‌ینداهێنانه‌وه‌ ئازاده‌كان”ی نه‌خۆش (ده‌روونشیكاری بۆكراو)ێكی نموونه‌یی و خوێنده‌وار له‌ هه‌وڵگه‌لێك پێكدێت بۆ خستنه‌ڕووی ڕاڤه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونشیكارانه‌ بۆ تێكچوونه‌كانی…
ئه‌و شته‌ی به‌ فیعلی له‌م جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌ی نێوان دوو نوسخه‌كه‌ی ده‌روونشیكاری له‌ گره‌وێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌، ته‌نیا چاره‌نووسی ده‌روونشیكاری نییه‌ به‌ڵكو چاره‌نووسی مۆدێرنه‌ش‌ خۆیه‌تی، به‌ مانای پڕاو‌پڕی وشه‌كه‌: ئاخۆ ده‌بێت درێژه‌ به‌ مه‌عریفه‌ی  ڕووله‌خۆ و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌٥ بده‌ین، یان بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ جۆره‌ حیكمه‌تێكی شهودی؟ ئه‌م جه‌نگه‌، كه‌ درێژه‌پێده‌ری جه‌نگه‌ كۆنه‌كه‌ی ڕۆشنگەرەکانە(bataille des lumières)، له‌ هیچ شوێنێكدا هێند توندوتیژانه‌ ڕوونادات وه‌كئه‌وه‌ی له‌ كایه‌ی پێوه‌ندیی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان ڕووده‌دات. سه‌د ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی فیگەری ژنی هیستریك (له‌ كاره‌كانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر، ئۆگۆست ستریندبێرگ، ئۆتۆ واینینگه‌ر، فرانز كافكا، ئێدواد مونش و ئه‌وانیتر) قه‌یرانێكی پێوه‌ندیی سێكسی و ڕه‌گه‌زییان ڕاگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ تا ئێستاش له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا درێژە بە ژیان ده‌ده‌ین. له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ی هێجگار ساویلكانه‌ی هارمۆنیه‌تی كه‌پڵه‌كه‌ له‌ فلوتی جادوویی مۆزارتدا، په‌ندۆڵه‌كه‌ به‌ره‌و لایه‌ ئه‌وپه‌ڕگیره‌كه‌ی تر خولایه‌وه‌، بووه‌ شایه‌تی پێوه‌ندییه‌كی ئه‌نتاگۆنیستی ڕیشه‌ییانه‌ له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا: پیاو و ژن به‌ هیچ جۆرێك ته‌واوكاری یه‌كتر نین، ئا لێره‌دا هیچ هارمۆنیه‌تێكی پێشوه‌خت دامه‌زراو له‌گۆڕێدا نییه‌، هه‌ركامێك له‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر شوناسی یه‌كتر… دوو شێوازی نزیكبوونه‌وه‌ له‌م قه‌یرانه‌ هه‌ن. به‌گوێره‌ی یه‌كه‌میان، واته‌ شێوازه‌ باتنیگه‌راكه‌٦ ئه‌م ناهاوسه‌نگییه‌ له‌و فاكته‌وه‌ سه‌رچاوە ‌ده‌گرێت كه‌ سوبێكتی مۆدێرن ڕه‌گوڕیشه‌كانی له‌ یه‌كێتی ئۆرگانیكی نه‌ریتدا له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جۆره‌ حیكمه‌تێكی پێش-مۆدێرنه‌ (بۆنموونه‌ له‌ كه‌وڵی “پارادایمه‌ گشتگیر”ه‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ بڕیاره‌ جێگه‌ی پارادایمه‌ “دیكارتی” و “میكانیكی”یه‌ كۆنه‌كه‌ بگرێته‌وه‌) ئه‌نتاگۆنیزمی نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ش ده‌سڕێته‌وه‌ و هارمۆنییه‌ته‌ له‌ده‌ستچووه‌كه‌یان داده‌مه‌زرێنێته‌وه‌.
فۆرموله‌ی “پێوه‌ندیی سێكسی بوونی نییه‌”ی لاكان وه‌ڵامێكی ساده‌ بۆ پرسیاره‌ هه‌تاهه‌تاییه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، واته‌ پرسیاری بۆچی عه‌شق هه‌یه‌؟ عه‌شق فریوه‌، سه‌رابه‌، كاركرده‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ شێواندن و لێڵكردنی “له‌یه‌كتر ترازان” ی كورتكردنه‌وه‌هه‌ڵنه‌گر و پێكهێنه‌ری پێوه‌ندیی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان‌.
شێوازی دووه‌م جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ درككردنی ژنی تووشبوو به‌ هیستریا له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر شوناسی نێرانه‌، خه‌سڵه‌تێكی گشته‌كی و یونیڤێرساڵی ده‌رخست كه‌ هه‌میشه‌ لێره‌دا بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا له‌ شێوه‌ی “له‌-خۆیدا” (in-itself)، واته‌ هێشتا “جێگیر و پێشگریمانه‌ نه‌كرابوو”٧، هێشتا نه‌ببووه‌ “بۆ-خۆی” (for-itself). كه‌واته‌ هیچ ناته‌باییه‌ك له‌نێوان هه‌مان ئه‌و سیاقه‌ مێژووییه‌ (قه‌یرانی گه‌وره‌ی پێوه‌ندیی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كه‌ ڕێگه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌روونشیكاریش خۆشكرد)ی تیایدا فۆرموله‌ی “پێوه‌ندیی سێكسی بوونی نییه‌“٨ (ی لاكان) بووه‌ شتێكی باو و به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی لاكاندا نییه‌ كه‌ ئه‌م گوزارشت و فۆرموله‌یه‌ ڕه‌وایه‌تییه‌كی گشته‌كی هه‌یه‌: له‌ شیكارییه‌كی دیاله‌كتیكی شیاودا، یونیڤێرساڵیته‌ و مێژوومه‌ندی به‌ توندی هاوپه‌یوه‌ست و گرێدراون. ده‌روونشیكاریی فرۆیدی، به‌گوێره‌ی داوه‌رییه‌ ستاندارده‌كه‌، به‌رهه‌مێكی كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌؛ به‌هه‌رحاڵ، قووڵبینییه‌كانی ده‌رووشیكاریی فرۆیدی “له‌ڕووی گشته‌كییه‌وه‌ ئیعتیبار و ڕه‌وایه‌تیان وه‌رگرتووه‌”، ئه‌مه‌ش نه‌ك وێڕای سیاقه‌ مێژووییه‌كه‌ی دۆزینه‌وه‌یان به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌م سیاقه‌ مێژووییه‌وه‌.
فۆرموله‌ی “پێوه‌ندیی سێكسی بوونی نییه‌”ی لاكان وه‌ڵامێكی ساده‌ بۆ پرسیاره‌ هه‌تاهه‌تاییه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، واته‌ پرسیاری بۆچی عه‌شق هه‌یه‌؟ عه‌شق فریوه‌، سه‌رابه‌، كاركرده‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ شێواندن و لێڵكردنی “له‌یه‌كتر ترازان”٩ی كورتكردنه‌وه‌هه‌ڵنه‌گر و پێكهێنه‌ری پێوه‌ندیی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان‌. “ئۆبێكته‌ به‌شه‌كی”یه‌ فرۆیدییه‌ ناوداره‌كان- پاشماوه‌كانی ژویسانسی پێش-فالوسییانه‌، واته‌، ئه‌و ژویسانسه‌ی هێشتا به‌هۆی میتافۆری باوكانه‌وه‌‌ “نه‌فی و تێهه‌ڵكێش و بڵند”١٠ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، و نێوانگیری نه‌كراوه‌- به‌ربه‌ستێكی خز و نه‌گیراو ده‌به‌خشنه‌ جه‌سته‌ كه‌ ڕێگه‌ له‌ به‌دیهاتنی پێوه‌ندیی سێكسی ده‌گرن. لاكان بۆ لیستی ئۆبێكته‌ به‌شه‌كییه‌كانی فرۆید (سنگومه‌مك، پیسایی، فالوس) دوو ئۆبێكتی تر زیاد ده‌كات: ده‌نگ و نیگا (gaze) . به‌م پێیه‌، به‌ هیچ جۆرێك شتێكی هه‌ڵكه‌وت نییه‌ كه‌ نیگا و ده‌نگ، به‌ پله‌ی ئیمتیاز١١، دوو ئۆبێكتی عه‌شقن- نه‌ك به‌و مانایه‌ی ئێمه‌ ده‌كه‌وینه‌ عه‌شقه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگێك یان نیگایه‌ك، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی ئه‌مانه‌ میدیۆم و هانده‌رێكن كه‌ واده‌كه‌ن عه‌شق ده‌ستپێبكات.
ژاک لاکان‏ ( ۱۹۰۱ – ۱۹۸۱) پزیشک، فیلەسوف و دەروونشیکاری فەڕانسایی
سێ ده‌ره‌نجام له‌م پێشگریمانانه‌وه‌‌ هه‌ڵده‌هێنجرێن. یه‌كه‌م، ناكرێت عه‌شق بۆ وه‌همێكی په‌تی یان دیارده‌یه‌كی خه‌یاڵی دابشكێنرێت: عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌، له‌ودیوی كه‌مه‌ندكێشییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئۆبێكته‌كه‌یدا، ناوك و كڕۆكی ڕیاڵ١٢ به‌ئامانجده‌گرێت، واته ئه‌و شته‌ی له‌ ئۆبێكته‌كه‌دا زیاتره‌ له‌ خودی ئۆبێكته‌كه‌، به‌كورتی، ئه‌و شته‌ی لاكان پێی ده‌ڵێت ئۆبێكتی بچووكی ١٣a. عه‌شق- هه‌روه‌ها ڕقیش- به‌هۆی ئه‌و شته‌ی له‌ ئۆبێكته‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی له‌ هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌ خه‌یاڵی و ڕه‌مزییه‌كانی داده‌ماڵرێت، ده‌پارێزرێت. دووه‌م، له‌م ڕووه‌وه‌ عه‌شق به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه‌ و زاتی دیارده‌یه‌كی مێژووییه‌: شكڵپێدانه‌ كۆنكرێتییه‌كانی عه‌شق هه‌وڵگه‌لێكی زۆروزه‌به‌ند (ی سه‌ره‌نجام شكستخواردوون) بۆ گۆڕینێكی په‌ره‌پێدراو١٤ و ڕامكردن و ڕه‌مزاندنی كڕۆكه‌ تراوماتیكه‌ “نامێژووییه‌كه‌”ی ژویسانس، كه‌ ئۆبێكته‌كه‌ ده‌كاته‌‌ به‌رگه‌نه‌گیراو. سێیه‌م، عه‌شق هه‌رگیز “ته‌نیا عه‌شق” نییه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ ئه‌و شاشه‌ (سكرین) و پانتاییه‌یه‌‌ كه‌ تیایدا جه‌نگه‌كان  له‌پێناو ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ ڕووده‌ده‌ن. ئاخۆ ده‌نگ، وه‌ك هانده‌ر(catalyst)ێكی عه‌شق، به‌ پله‌ی ئیمتیاز میدیۆمی ده‌سه‌ڵاتی هیپنۆتیكانه‌ نییه‌، واته‌ میدیۆمی داماڵینی قه‌ڵغانه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویتر، و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ كۆنتڕۆڵكردنێكی ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ریدا و ملكه‌چكردنی بۆ ویستی خۆمان؟ ئه‌ی ئاخۆ نیگا میدیۆمی كۆنتڕۆڵكردن نییه‌ (له‌ كه‌وڵی نیگای پشكنه‌رانه‌دا) هه‌روه‌ها میدیۆمی ئه‌و كه‌مه‌ندكێشییه‌ش كه‌ ئه‌ویتر ده‌خاته‌ فریوی ڕاده‌ستبوونه‌وه‌ (له‌ كه‌وڵ و شێوه‌ی نیگای له‌خشته‌براوی سوبێكت به‌هۆی نمایشی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌)؟ زیاتر له‌ شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر١٥، له‌ به‌ره‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی فاشیستیدا، واڵته‌ر بنیامین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌جوانیناسیكردنی١٦ فاشیستانه‌ی پرسی سیاسی به‌هۆی به‌سیاسیكردنی چه‌پڕه‌وانه‌ی جوانیناسییه‌وه‌ خسته‌ڕوو. له‌مڕۆشدا، به‌شێوازێكی هاوشێوه‌، له‌ هه‌ر كاتێكی تر زیاتر ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی سێكسواڵیزه‌كردنی پرسی سیاسی ببینه‌وه‌ (هه‌ر له‌ كۆنه‌پارێزیی زه‌قوزۆپی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی ڕاستی نوێ كه‌ هیرارشیه‌تی سیاسی له‌ هیرارشیه‌تی خێزانی و “سرووشتی”ی ڕه‌گه‌زه‌كاندا “جێكه‌وتده‌كه‌ن”، به‌ تێپه‌ڕین به‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رده‌می نوێ بۆ ڕۆنانه‌وه‌ و دامه‌زراندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی پڕه‌نسیپه‌ گه‌ردوونییه‌ نێرینه‌ و مێینه‌كان، تاوه‌كو كورتكردنه‌وه‌ی زڕه‌-فرۆیدییانه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان بۆ گوزارشتێكی بنبه‌سته‌ لیبیدۆییه‌كان- شۆڕش وه‌ك خۆخاڵیكردنه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ی گرێیه‌كی ئۆدیبی حه‌لنه‌كراو و هتد) به‌هۆی به‌سیاسیكردنی سێكسواڵیته‌وه‌ (واته‌ به‌هۆی شیكردنه‌وه‌ی فره‌-هۆكاری (زێده‌-خه‌سڵه‌تپێدان)ی سیاسیی ئه‌و شێوازه‌ی جیاوازیی ڕه‌گه‌زی له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی واقیعیدا دركده‌كرێت)١٧.
پەراوێزەکان
١- ئه‌م نووسینه‌ پێشه‌كی كتێبی "نیگا و ده‌نگ وه‌ك ئۆبێكته‌كانی عه‌شق"ه‌. كتێبه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ ده‌روونشیكاری-فه‌لسه‌فییه‌ هاوبه‌شه‌كانی قوتابخانه‌ی ده‌روونشیكاریی سلۆڤینا، ژیژه‌ك و سالكل ئیدیتیان كردووه‌.
٢- له‌ ئینگڵیزیدا ده‌ربڕینێك هه‌یه‌ "Elementary, my dear Watson"، نووسه‌رانی ئه‌م نووسینه‌، "واتسۆن"یان گۆڕیوه‌ بۆ‌ "نه‌خۆش". ئه‌م ده‌ربڕینه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه‌ ئاماژه‌كردنە بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك چه‌ند ئاسانه‌ به‌كاردێت. ده‌بڕینه‌كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ "شارلۆك هۆڵمز" گوایه‌ ئه‌وكاته‌ی بۆ واتسۆنی هاوڕێی ڕوونده‌كاته‌وه‌ تێگه‌یشتن له‌ چۆنێتی تاوانێك چه‌ند ئاسانه‌ (به‌ڵام ده‌وترێت ئه‌م ده‌ربڕینه‌ خۆی له‌ كتێبه‌كانی سێر ئارسه‌ر كانۆن دۆیلی نووسه‌ری شارلۆك هۆڵمزدا نییه‌)...
٣- By definition
٤- ئه‌و سوبێكته‌ی وای داده‌نێین ده‌زانێت ده‌روونشیكار خۆی نییه‌، به‌ڵكو ده‌روونشیكاره‌ به‌وجۆره‌ی له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كه‌وه‌ درك ده‌كرێت. ئه‌م مه‌عریفه‌ گریمانكراوه‌ش ڕێگه‌ بۆ پرۆسه‌ی شیكاری خۆشده‌كات.
٥- Reflective
٦- obscurantist
٧- Posited
٨-  ئه‌م فۆرموله‌ی لاكان كۆمه‌ڵێك مانای هه‌یه‌ دیلان ئیڤانز له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌یدا نووسیوێتی: "...هیچ پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ و بێ نێوانگیر له‌نێوان پێگه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ و نێرینه‌ نییه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌ویتری زمان وه‌ك لایه‌نی سێیه‌م كه‌وتۆته‌ نێوانیانه‌وه... ". ئه‌مه‌ش واته‌، سێكسواڵیته‌ به‌هۆی دال و ڕه‌مزییه‌وه‌ ده‌ستنیشانده‌كرێت نه‌ك خه‌سڵه‌تێكی غه‌ریزی و سرووشتی بۆیه‌ "هێترۆسێكسواڵیته‌ش شتێكی نۆرماتیڤه‌ نه‌ك سرووشتی"‌. به‌م پێیه‌ لادانیش، لادان نییه‌ له‌ نۆرمێكی "سرووشتی" سێكسی، به‌ڵكو به‌شێكی پێكهێنه‌ری سێكس خۆیه‌تی (ئه‌گه‌رچی تێری ئیگڵتۆن پێی وایه‌ ده‌روونششیكاریی فرۆیدی عاده‌ته‌ن به‌ر مه‌ینای نۆرمێكی سێكسی ده‌جووڵێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ربار ده‌كات كه‌ ئه‌م نۆرمه‌ باسكراوه‌، نۆرمێكی سرووشتی نییه‌)... هاوكات ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كی هه‌ماهه‌نگ و هارمۆنی له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا نییه‌، عه‌شق بۆیه‌ به‌ وه‌هم  ناوده‌برێت چونكه‌ قه‌ره‌بوویه‌كی خه‌یاڵی ئه‌م غیابه‌ی پێوه‌ندی ده‌كاته‌وه‌...  هه‌روه‌ها "ژن لای پیاو وه‌ك سوبێكتێكی واقیعی بوونی نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك ئۆبێكتێكی فه‌نتازی، وه‌ك هۆكاری ئاره‌زووه‌كه‌ی بوونی هه‌یه‌"... به‌پێی ڕاڤه‌ دیاله‌كتیكییه‌كه‌ی ژیژه‌كیش ئه‌م فۆرموله‌یه‌ ڕێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوومه‌نده‌، پونیڤێرساڵ و گشته‌كییه‌. بۆ مه‌سه‌له‌ی سێكسواڵیته‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌سڵی یه‌كه‌می كتێبی ده‌روونشیكاری بۆ؟، نووسینی ئه‌لێنكا زوپانچیچ، وه‌رگێڕانی وه‌لید عومه‌ر. زوپانچیچ، په‌نچه‌ بۆ خاڵه‌ گرنگه‌ ڕاده‌كێشێت كه‌ چۆن فرۆید  "سێكسواڵیته‌ی مرۆڤی وه‌ك كێشه‌یه‌ك دۆزییه‌وه‌.. سێكسواڵیته‌ (ی مرۆیی)، لادان و چه‌وتڕه‌وییه‌كی پڕپارادۆكسه‌ له‌ نۆرمێك كه‌ بوونی نییه‌".
٩- Out-of-joint ، گوزارشته‌ ناوداره‌كه‌ی هامڵێت له‌ شانۆنامه‌كه‌ی شكسپیردا ده‌رباره‌ی "سه‌رده‌مێكی له‌جێچوو و ترازاو". وه‌ك بڵێی، پێوه‌ندی نێوان ژن و پیاو وه‌ك پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و جیهان خۆی، په‌یوه‌ندییه‌كی ترازاو و ئه‌نتاگۆنیسته‌.
١٠- Sublated
١١-  Par excellence
١٢- The  kernel of the real
١٣-   ئۆبێكتی بچووكیa ، ئۆبێكتی ئاره‌زووه‌، یان ده‌قیقیتر ئۆبێكت-هۆكاری ئاره‌زووه‌، واته‌ ئه‌و ئۆبێكته‌ی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ئاره‌زووكردن مسۆگه‌ر ده‌كات. ئێمه‌ له‌ ئه‌ویتردا به‌دوای ئه‌م ئۆبێكته‌دا ده‌گه‌ڕێین، به‌ڵام قه‌ت ناتوانین ده‌ستمان پێی ڕابگات، به‌ڵكو به‌ ده‌وریدا ده‌سوڕێینه‌وه‌. ئا لێره‌شدا ده‌توانین دركبكه‌ین به‌ "ئه‌فسونی دووری له‌ عه‌شق"دا یان، به‌زمانێكی ده‌روونشیكارانه‌، هیشتنه‌وه‌ی مه‌ودا له‌گه‌ڵ ئۆبێكتی ئاره‌زوودا. ژیژه‌ك له‌ كتێبی چۆن لاكان بخوێنینه‌وه‌ ده‌نووسێت: " به‌م شێوه‌یه‌، ڕێگه‌چاره‌ی فرۆیدی بۆ نزیكبوونه‌وه‌ یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی سوبێكت له‌ ئۆبێكتی ئاره‌زوویه‌وه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌  و "خێرایی نه‌گۆڕ"ی ئۆبێكت-هۆكاری ئاره‌زوو و (مه‌ودای نه‌گۆڕی له‌ سوبێكته‌وه‌) له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، له‌سه‌ر فه‌زای چه‌مانه‌وه‌ی ئاره‌زوو به‌نده‌: هه‌ندێكجار كورتترین ڕێگا بۆ به‌دیهێنانی ئاره‌زوویه‌ك بریتییه‌ له‌ سوڕانه‌وه‌ به‌ ده‌وری ئۆبێكت یان ئامانجه‌كه‌یدا و گۆڕینی ئاڕاسته‌كه‌ی، دواخستنی چركه‌ساتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا. ئامراز و كاركه‌ردی ئه‌م چه‌مانه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌و شته‌ی  كه‌ لاكان پێی ده‌ڵێت ]ئۆبیكتی بچووكی [a: هه‌مان ئه‌و نه‌ناسراوه‌ نه‌نوێنراوه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی  ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆبێكتی ئاره‌زووماندا زیاتر به‌وه‌ تێر ده‌بین به‌ ده‌وریدا بسووڕێینه‌وه‌ نه‌ك یه‌كڕاست به‌ده‌ستی بهێنین" ( بڕوانه‌، چۆن لاكان بخوێنینه‌وه‌، سلاڤۆی ژیژه‌ك، و. وه‌لید عومه‌ر، لا 135). به‌كورتی، ئۆبێكتی بچووكی a هۆكار نه‌ك ئامانجی ئاره‌زووه‌. ئه‌م ئۆبێكته‌ سه‌ر به‌ پانتایی خه‌یاڵییه‌، ئه‌گه‌رچی به‌و پێیه‌ی هه‌میشه‌ ئۆبێكتێكی ونبوو و دووره‌ده‌سته‌ ده‌لاله‌تی بۆ ڕیاڵیش تێدایه‌.
١٤- Gentrify
١٥-  واته‌ به‌ر له‌ ساڵی 1996، ساڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌.
١٦- Aestheticization
١٧-  په‌ره‌گرافی كۆتایی ئه‌م پێشه‌كییه‌ باس له‌ پێڕست و ناواخنی كتێبه‌كه‌ ده‌كات، بۆیه‌ چاوچۆشی له‌ وه‌رگێڕانی كرا.
سه‌رچاوه‌
Salecl, Renata and Žižek, Slavoj (editors). 1996. Gaze and voice as love objects, Durham and London: Duke University press.
The post نیگا و ده‌نگ وه‌ك ئۆبێكته‌كاتی عه‌شق1 appeared first on ژنەفتن.