وتار و بۆچوون Archives - ژنەفتن

گەڕانەوە بۆ ماڵەوە
گەڕانەوە بۆ ماڵەوە یەکێکە لە کۆنترین ئەو چیرۆکانەیە کە تا ئێستە بە چەندان شێوازی جیاواز بووە بە بەشێکی گەورە لە مێژووی مرۆڤایەتی. ئەمە هەر کردە یان ویستێک نییە و زۆر پێش ئەوەی ببێتە بابەتێکی ئەدەبی، پێویستییەکی بایۆلۆجی بووە. باڵندەکان هەزاران کیلۆمەتر کۆچ دەکەن تەنیا بۆ ئەوەی بگەنەوە ئەو شوێنەی لێیەوە دەستیان پێ کردبوو. ماسییە سالمۆنەکان بە پێچەوانەی ڕەوتی ئاو مەلە دەکەن بەرەو ئەو ڕووبارەی تیایدا لەدایک بوون. سەرەڕای ئەم ویستە نەبڕاوەیە، مرۆڤ گەڕانەوە بۆ ماڵەوەی گۆڕی بۆ شتێکی زۆر ئاڵۆزتر: یادەوەری. مرۆڤەکان تەنیا ناگەڕێنەوە بۆ شوێنێک، بەڵکوو دەگەڕێنەوە بۆ ماناکان. بەو واتایەی، ماڵ تەنیا جوگرافیا نییە، بەڵکوو ناسنامەیە.

یەکەمین گەڕانەوە بۆ ماڵ لەوانەیە قارەمانانە نەبووبێت. نە کەشتی هەبوو، نە پاشا، نە جەنگ، نە پێنێلۆپییەک کە لە تەنیشت ئامێری جۆڵاییەکەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئۆدیسیەس بکات. تەنیا گرووپێکی بچووک لە مرۆڤە سەرەتایییەکان هەبوون، بەسەر  شاخ و بەناو دەشتدا دەڕۆیشتن، لە کۆتاییی ڕۆژەکەدا، دەگەڕانەوە بۆ لای ئاگرێک. سەیپیەنسەکان، ماڵ و پەناگەکانیان بۆ ڕاوکردن، کۆکردنەوەی خۆراک، دۆزینەوەی ئاو، شوێنکەوتنی ئاژەڵەکان، ڕزگاربوون لە سەختیی کەشوهەوا، جێدەهێشت. بەڵام بەهای ئەم جێهێشتنە لەم شوێنەدا دەگەیشتە لووتکە، کە بەر لە جێهێشتن، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە گەورەترین ئامانج بوو. زۆر پێش ئەوەی ماڵ شێوەی خێوەتگە، خانوو، یان باڵەخانەیەک وەربگرێت، تەنیا بازنەیەک بوو لە خەڵک. هەر بۆیە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، کۆنترە لە خودی هۆشیاریی مرۆڤ بۆ هەبوونی پەناگەیەک.

هەزاران ساڵ دواتر، مرۆڤەکان شارستانیەتەکانیان بونیاد نا، بەناو زەریاکاندا گەشتیان کرد، بیابانەکانیان بڕی، جەنگیان بەرپا کرد، بوونە پەنابەر، گەشتیان بۆ سەر مانگ کرد، ژیریی دەستکردیان بەرهەم هێنا، بەڵام هێشتا، یەکێک لە کۆنترین پرسیارەکان، تەنانەت لەناو ئەم هەموو شۆڕشە تەکنەلۆژیدا بە زیندوویی ماوەتەوە: دوای ئەوەی زۆر دوورکەوتینەوە، دەگەڕێینەوە بۆ کوێ؟ ئەم پرسیارە سەیپیێنسەکان بە ئۆدیسێوسەوە، گلگامێش بە پەنابەرانەوە و ڕەنگە ڕۆژێکیش مرۆڤ بە ڕۆبۆتەکانەوە ببەستێتەوە.

مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆچەرە بەڵام ئەوەی هێزی شاراوەیە لە پشت ئەم کۆچەرییە هەستی سەر بە شوێنێک بوونە. دەمانەوێت ئەوە بدۆزینەوە کە لە بەرزترین لوتکەی چیاکاندایە، بەڵام ئەمە بەبێ بیرکردنەوە لەو گوندانەی کە لە دوامانەوە جێمان هێشتوون، ناگاتە ئامانج. ئەمە ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەناو قووڵاییی مێژوو و کولتووری مرۆڤدا ڕەگی داکوتاوە. تەنانەت تێڕوانینیشمان بۆ مەرگ زۆرجار لە ڕێگەی زمانی گەڕانەوەوە بۆ ماڵەوە دەربڕدراوە: گەڕانەوە بۆ خاک، گەڕانەوە بۆ باوباپیران، گەڕانەوە بۆ لای خودا، گەڕانەوە بۆ سروشت. هەر بۆیە، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هەمیشە بە مانای گەڕانەوە بۆ ناو پەناگە یان خانوو نایەت. هەندێک جار دەگەڕێینەوە بۆ لای کەسێک، بۆ لای زمانێک، بۆ لای باوەڕێک. یان هەندێک جار بۆ وەشان (version)ێکی لەبیرکراوی خودی خۆمان.

گەڕانەوە بۆ ماڵەوە وەک تێما و مێتافۆری ئەدەبی

یەک: لە زمانی گریکیدا وشەیەک هەیە، پەیوەستە بە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە: نۆستۆس (nostos). لەمەوە یەکێک لە وشە دیارەکانی ناو ئەدەب و کولتوور و زانستە مرۆڤاییەکان سەرچاوە دەگرێت، نۆستالژیا (nostalgia). ئەو ویست و ئازارەی کە پەیوەستە بە تامەزرۆیی و تاسەی ماڵ، شار، یان سەردەمێک. هەر بۆیە یەکێک لە بەهێزترین تێما و دیارتریان بابەتەکان لەناو ئەدەبیاتدا، نۆستالژیایە. (گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو)ی مارسێل پروست و (گاتسبیی مەزن)ی سکۆت فیتزگێرالد و (سووکەڵەیی لە تاقەت بەدەری بوون)ی میلان کۆندێرا، لە نموونەی ڕۆمانە ناودارەکانن کە نۆستالژیا تێیاندا بابەت و تێمای سەرەکییە. لە شیعردا (قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مروور)ی نالی و (ئۆدیسی)ی هۆمێر و (وێرانە خاک)ی تی. ئێس. ئیلیەت لە دیارترین نموونەکانن.

ڕەنگە کۆنترین هێڵی ئەدەبی بۆ گێڕانەوە بریتی بێت لە:  جێهێشتن  وێڵبوون  گۆڕان  گەڕانەوە.

لەناو ئەدەبدا، گەڕانەوە بۆ ماڵ تاقیکردنەوەیەکی نموونەیی بۆ ناسنامە دروست دەکات. بەو مانایەی کە تێکستە ئەدەبییەکە دەیان پرسیار وەک پایەی گێڕانەوەی چیرۆکەکە و دروستکردنی وێنەکە دەخەنە ڕوو. گریمان کارەکتەرێک بۆ ماوەی بیست ساڵ، ماڵ جێدەهێڵێت؛ کاتێک دەگەڕێتەوە، (کێ) یان (چی) بە تەواوی دەگەڕێتەوە؟ هەمان جەستە؟ هەمان کەسایەتی؟ هەمان بیرەوەری؟ ئەی چی ئەگەر ماڵەکە مابێت، بەڵام خەڵکەکەی ڕۆیشتبن؟ چی ئەگەر خەڵکەکەی مابن، بەڵام ماڵەکە و کۆڵان و شارەکە گۆڕابن؟

ئەم پرسیارانە، گەڕانەوە بۆ ماڵ دەگۆڕن بۆ شتێکی زۆر ئاڵۆزتر لە گەشتکردن، دەبێتە ویستێکی دەورەدراو بە بیرکردنەوەی فەلسەفی و کێشەی بوون. لەناو ئەدەبدا، گەڕانەوە بۆ ماڵ دەمانخاتە بەردەم ئارگومێنتێکی ئاڵۆز و قووڵ: دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ هەمان شوێن بەبێ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ هەمان جیهان!

دوو: گلگامێش، گەڕانەوە بۆ ماڵ وەک دانایی

گلگامێش، یەکێکە لە کۆنترین چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی کە تا ئێستە بە درەوشاوەیی مابێتەوە، کە گەڕانەوەیەکی قووڵ بۆ ماڵەوە لەخۆ دەگرێت. گلگامێش دوای مەرگی ئەنکیدۆ، ئوروک جێدەهێڵێت. بۆ یەکەم جار، پاشا مەزنەکە تێدەگات کە هێز ناتوانێت بەسەر مەرگدا زاڵ بێت. بۆیە، بەدوای نەمریدا، گەشت دەکات بۆ ئەودیوی جیهانە ئاشناکەی. بەناو ناوچە مەترسیدارەکاندا تێدەپەڕێت. چاوی بە بوونەوەری نائاسایی دەکەوێت. دەگاتە ئوتناپیشتیم، ڕزگاربووانی لافاوە گەورەکە. بەدوای ئەو نهێنییەدا دەگەڕێت کە لەوانەیە لە مەرگ ڕزگاری بکات، بەڵام شکست دەهێنێت.

دواتر گلگامێش دەگەڕێتەوە بۆ ئوروک. ئەم گەڕانەوەیە گرنگییەکی یەکجار گەورەی هەیە، ئەو ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە لەکاتێکدا نەمریی هەڵگرتبێت، ئەو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ لەکاتێکدا زانین (knowledge)ی هەڵگرتووە. دیوارەکانی ئوروک پێش گەشتەکەیشی لەوێ بوون. بەڵام ئێستە گلگامێش بە جۆرێکی تر دەیان بینێت. گەڕانەوەکەی بۆ ماڵ یەکێک لە دێرینترین ڕاستییەکان دەخاتە ڕوو، هەندێک جار دەبێت ماڵ جێبهێڵین بۆ ئەوەی تێبگەین نەک هەر ماڵ مانای چییە، بەڵکوو بوون و خودی خۆمان چ مانایەک هەڵدەگرن.

سێ: ئۆدیسیۆس، نموونەی باڵای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە

ئەگەر گلگامێش یەکێک لە کۆنترین گەڕانەوەکان بۆ ماڵ بێت، ئەوا ئۆدیسیۆس بەناوبانگترینیمان پێشکەش دەکات. (ئۆدیسی)ی هۆمێر لە بنەڕەتدا وەڵامێکی گەورەیە بۆ ئارەزوویەکی سادە: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە. هیچ بەرهەمێک هێندەی ئۆدیسی پێناسەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ناکات. لە دوای جەنگی ترۆی، ئۆدیسیۆس دە ساڵ بەسەر دەبات لە هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ (ئیساکا). ڕووبەڕووی دڕندە، باهۆز، خوداوەندەکان، فریودان، دوورگەکان، زیندانیکردن، وەسوەسە و مەرگ دەبێتەوە. هەموو دێو و درنجێک دوای دەخات. هەموو وەسوەسەیەک سەرنجی دەڕفێنێت. هەموو دوورگەیەک ژیانێکی دیکەی پێشکەش دەکات. دووبارە و دووبارە، جیهان جێگرەوەی پێشکەش دەکات. بەڵام ئۆدیسیۆس ڕەتیان دەکاتەوە. بۆچی؟ چونکە هیچ کام لەوانە ”ماڵەوە “نین. چونکە ئیساکا تەنیا خاکێک نییە. ئیساکا پێنێلۆپی، تەلەماکوس، مێژووەکەی، ناوەکەی، تێدایە.

ئۆدیسیۆس تەنیا سەلامەتی ناوێت، ئەو بەدوای ناسنامەکەی، بەدوای مێژوو، بەدوای خۆیدا دەگەڕێت. ڕەنگە ئەمە یەکێک بێت لە قووڵترین ماناكانی ماڵ: ماڵ ئەو شوێنەیە کە پێویست ناکات بە تەواوی ڕوونی بکەینەوە ئێمە کێین. ئۆدیسیۆس گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە گەشتێکی جەستەیییەوە گۆڕی بۆ تامەزرۆیییەکی بوونگەرایی. پرسیاری کرد: تۆ کێیت کاتێک هیچ کەسێک ناوی تۆی لە یاد نەماوە؟ لە ئۆدیسیدا پرسیارەکە ئەمەیە: تا چەند گەشت دەکەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ ئەو شوێنەی پێمان وایە سەر بەوێین؟

چوار: گەڕانەوە بۆ ماڵەوە وەک دێرینترین و نەبڕاوەترین تێما لەناو ئەدەب

مێژووی ئەدەب پڕە لەو تێکستانەی کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەناو تێما و بابەت و مێتافۆری ویست و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەخولێنەوە. گەشتی دانتێ تەنیا بۆ دۆزەخ و بەرزەخ و بەهەشت نییە، بەڵکوو گەشتێکی چەند قۆناغە بەناو ماڵی ڕوحیدا. کۆمیدیای یەزدانی گەڕانەوەیەکی دیکەیە بۆ ماڵەوە. دانتێ بە ناو دۆزەخ و بەرزەخ و بەهەشتدا گەشت دەکات تەنیا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەرچاوە ڕاستەقینەکەی خۆی. ماڵ چیتر فلۆرەنس یان شارێک نییە، بەڵکوو ڕاستییەکی ڕۆحییە. لای دانتێ گەڕانەوە بۆ ماڵ گەڕانەوەیەکی ڕۆحییە.

شەیکسپیر چەندین جار گەڕانەوە بۆ ماڵ وەک بابەتێکی دیار لەناو شانۆنامەکانی بەکار دەهێنێت، پاشاکان دەگەڕێنەوە، تارمايییەکان دەگەڕێنەوە، دەربەدەرەکان دەگەڕێنەوە. لای شەیکسپیر، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە گەڕانەوەیە بۆ ناو سیستمی ژیان و بوون و ڕەچەڵەکی مانەوە. لەناو ئەدەبی مۆدێرنیشدا، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە چەندین فۆڕمی نوێی وەرگرت. مۆدێرنیتە دڵنیایی و سەقامگیریی ماڵی تێکشکاند، پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان ملیۆنان کەسی گواستەوە بۆ شارەکان. جەنگەکان نەتەوەکانیان ئاوارە کرد، کۆلۆنیالیزم سنوورەکانی سەرلەنوێ کێشایەوە. لەپڕ ماڵ خۆی بوو بە شتێکی ناسەقامگیر. مارسێل پروست نیشانی دا کە چێژتنی یەک پارچە کێکی (مادلین) دەتوانێت کەسێک بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ماڵەی کە لە منداڵیدا تێیدا گەورە بووە. جەیمس جۆیس لە (ئولیس)دا ئۆدیسیۆسێک لە یەک ڕۆژدا چڕ دەکاتەوە، بە واتایەک کە ڕەنگە مەزنترین گەشت بە گەڕانەوە بۆ ماڵێکی ئاسایی کۆتایی بێت. جەی. ئار. ئار. تۆڵکین، (شای ئەنگوستیلەکان) بە یەکێک لە خەمناکترین گەڕانەوەکانی مێژووی ئەدەب کۆتایی پێ دەهێنێت. فرۆدۆ دەگاتە (شایەر) بەڵام چیتر ناتوانێت لەوێ بژی، جەنگ ئەوی گۆڕیوە. ئاڵۆزترین و قوورسترین گەڕانەوە ئەوەیە کە بۆت دەردەکەوێت چیتر سەر بەو شوێنە نیت کە تامەزرۆی بوویت.

پێنج: ئەدەبی تاراوگە (ئاوارەیی و خەونی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە)

مێژووی مرۆڤایەتی تا دێت زیاتر پڕ دەبێت لە کۆچ و جێهێشتنی ماڵ بە زۆرەملێیانە. جووەکان، کوردەکان، ئەرمەنەکان، ئەفریقییەکان لەسەر خاکی خۆیان، وەدەردەنرێن و چی دیکە چێژ لە ماڵ وەک بەشێک لە ناسنامە وەرناگرن. ڕەنگە لە جیهانی ئەمڕۆدا ژمارەی پەنابەران و ئەوانەی کە ماڵی خۆیان جێهێشتووە و لەناو حەسرەتی گەڕانەوەدان، هاوتای ژمارەی ئەوانە بێت کە لە ماڵەکانی خۆیدا هەست بە بوونی خۆیان دەکەن. بۆ ئەوان ئێستە گەڕانەوە لە ناو یادەوەریدا ڕوو دەدات. ئەدەبی تاراوگە، لە زۆر ڕووەوە، ئەدەبی گەڕانەوەیەکی پچڕاوە بۆ ماڵەوە. پەنابەر لە نێوان دوو شوێندا دەژیت: ئەو وڵاتەی کە لە ڕووی جەستەیییەوە لەدەست دراوە و ئەو وڵاتەی کە بەردەوامە لە بوون لە ناو بیرەوەریدا. هەر بۆیە ئەدەبیاتی تاراوگە زۆرجار وەسفی نەرم و هەتسبزوێنی خواردن، بۆن، شەقامەکان، گۆرانییەکان و وەرزەکانی ماڵی تێدایە. کاتێک جوگرافیا دەگۆڕێت و سنوورەکان دەبن بە بەرد، یادەوەری دەبێتە ماڵ، دەبێتە نیشتمان.

عەبدولڕەزاق گوڕنە، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب – ٢٠٢١، لە ڕۆمانی (بە تەنیشت دەریاوە)، یەکێکە لە دیارترین ڕۆمانە مۆدێرنەکان دەربارەی تاراوگە و ویست بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، ڕەتی دەکاتەوە گەڕانەوە بۆ ماڵ وەک شتێکی سادە یان سۆزدارییانە پێشکەش بکات. ڕۆمانەکە دەربارەی جیهانی ناوەوەی ساڵح عومەر دەدوێت، کە پیاوێکی بەتەمەنی خەڵکی زانزیبارە، بە مەبەستی داواکردنی پەنابەری دەگاتە ئینگلتەرا. هەروەها دەربارەی لەتیف مەحموود، پەنابەرێکی تری زانزیبار کە ڕابردووی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە ڕابردووی ساڵحەوە بەستراوەتەوە. هەردوو پیاوەکە هەمان نیشتمانیان جێهێشتووە، بەڵام بیرەوەریی جیاواز لەسەر نیشتمان و برینی جیاوازی ماڵەوەیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە. لە جیهانی گوڕنەدا، تاراوگە لە سنوورەوە دەست پێ ناکات. ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە خودی بیرەوەری دەبێتە شتێکی ناسەقامگیر. ماڵ ئیتر شوێنێکی جێگیر نییە، بەڵکوو چیرۆکێکی جێی ململانێیە، کە لە ڕێگەی یادەوەرییەکان و تێڕامانە نەبڕاوەکان و ویستە هەمیشەییەکان دووبارە دروست دەکرێتەوە.

ئەوەی ڕۆمانی بە تەنیشت دەریاوە بەتایبەتی گرنگ دەکات بۆ بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، ئەوەیە کە ڕۆمانەکە دەپرسێت ئایا گەڕانەوە ئەگەری هەیە کاتێک ڕابردوو ناتوانرێت بگەڕێندرێتەوە؟ ساڵح و لەتیف لە ڕووی جوگرافییەوە زۆر دوورن لە زانزیبار، بەڵام لە ڕووی سۆزدارییەوە هێشتا لە ناویدا دەژین. گفتوگۆکانیان دەبنە جۆرێک لە گەشتی گەڕانەوە. لە ڕێگەی چیرۆکگێڕانەوەوە، دووبارە سەردانی ململانێ خێزانییەکان و ئاڵۆزییە سیاسییەکان و ناپاکی و ئەو بارودۆخانە دەکەنەوە کە ناچاریان کردن ماڵەوە جێبهێڵن. کەچی ئەو ماڵەی لە ڕێگەی بیرەوەرییەوە بۆی دەگەڕێنەوە، ئاشتییانە یان بێتاوان نییە. ئاڵۆزە و هەندێک جاریش ئازاربەخشە. هەر بۆیە گوڕنە ئاڵنگاریی ئەو بیرۆکە ڕۆمانسییە دەکات کە دەڵێت کەسی دوورخراوە تەنیا بە سادەیی تاسەی گەڕانەوە دەکات. هەندێک جار نیشتمان هەمان ئەو شوێنەیشە کە پێویست بوو مرۆڤ لێی ڕابکات!

بۆچی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە؟

مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە چونکە ناسنامە پێویستی بە بەردەوامییە. ئێمە بەردەوام دەگۆڕێین، بیروباوەڕەکانمان دەگۆڕێن، شارەکانمان دەگۆڕێن. بەبێ خاڵێکی گەڕانەوە، ئەو دەزووە لەدەست دەدەین کە خودی ڕابردوومان بە خودی ئێستامانەوە دەبەستێتەوە. لە ڕووی دەروونییەوە، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پێویستییەکی بنەڕەتی بۆ سەر بە شوێنێک بوون تێر دەکات. کاتێک ماڵ یان شوێنیش دەگۆڕێت، نەخشەی هەست و یادەوەرییەکە هەر دەمێنێتەوە. تەنانەت دەکرێ بڵێین چارەسەری دەروونی زۆرجار لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەچێت.

سەدەی بیست و یەک جارێکی تر گەڕانەوەی بۆ ماڵەوەی گۆڕیوە. ئەمڕۆ، ملیۆنان کەس لە وڵاتانێکدا کار دەکەن کە تیایدا لەدایک نەبوون. ماڵ تا دێت زیاتر گەڕۆک و هەڵگرتنی ئاسان دەبێت. هەندێک جار لە زمانێکدا دەدۆزرێتەوە. یان لەو وێنە هەڵگیراوانەی ناو مۆبایلێکدا. دەروونناسان تا دێت زیاتر (ماڵی دەروونی) وەک هەستێکی سەلامەتی، ئاشنایی، ڕەسەنایەتی پێناسە دەکەن کە دەتوانێت سەربەخۆ لە شوێنێکی دیاریکراو بوونی هەبێت. بەڵام هێشتا یەکێک لە کۆنترین پرسیارەکان وەک خۆی ماوەتەوە. نەک ئەو پرسیارەی کە بەرەو کوێ دەڕۆیت؟ بەڵکوو پرسیاری ”لە دوای هەموو شتێک، تۆ سەر بە کوێیت؟“

ئەو پرسیارە لە دیوارەکانی ئوروکەوە، بەسەر دەریاکانی ئیساکادا، بە ناو دەربەدەریی نەبڕاوەی ئاوارە و پەنابەرێکدا، و تا سەردەمی دیجیتاڵی دەنگ دەداتەوە. هەر سەردەمێک ڕێگەکان دەگۆڕێت، بەڵام مەبەستەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە. گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە دواجاردا گەڕانە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شوێنە، ئەو کەسانە، یان ئەو خودەی کە ڕێگەمان پێدەدات بە دڵنیایییەوە بڵێین: من گەیشتم. مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە، گەڕانەوەیان بۆ ماڵ لە هەموو کاتێک نامۆتر و ئاڵۆزتر کردووە. ملیۆنان کەس دوور لەو ماڵانەی تێیدا لەدایکبوون دەژین، خێزانەکان بەسەر وڵاتاندا دابەش بوون. پەنابەران بیرەوەری ئەو ماڵانەیان هەڵگرتووە کە لەوانەیە هەرگیز دووبارە نەیانبیننەوە. کۆچبەران هەندێک جار دوای دەیان ساڵ دەگەڕێنەوە و بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شوێنەی بە بێگەردی لە بیرەوەرییاندا پارێزرابوو، نەماوە.

لە هەمان کاتدا، تەکنەلۆژیا ڕێگەمان پێ دەدات لە یەک کاتدا لەناو ماڵ و دوور لە ماڵ بین، ئاڵۆزانە و تێکشکاوانە. کەسێک لە لەندەن دەتوانێت هەموو ئێوارەیەک قسە لەگەڵ دایکی لە سلێمانی بکات، لە پشتییەوە دیوار و دەرگاکانی ماڵی منداڵی ببینێت. پەنابەرێک لە بەرلین دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایلێکەوە ڕاستەوخۆ سەیری شەقامەکانی هەولێر بکات. ئەمە جۆرێکی دیکەیە لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بە شێوەیەک کە بەردەوام و خێرا لە ڕێگەی دیجیتاڵییەوە بگەڕێینەوە ماڵەوە، بەڵام چ گەڕانەوەیەک! بێهەست و بریندارانە.

ڕۆبۆتەکان و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە

بۆ هەزاران ساڵ، گەڕانەوە بۆ ماڵ ویستێکی مرۆیی بووە، چونکە مرۆڤەکان ئەو بوونەوەرانەن کە بیرەوەرییان هەیە، هەستی وابەستەبوون بە ماڵ و بە شوێن هەیە. بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئەم چیرۆکە گەشتی نوێ و سەیر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. چیرۆکەکانمان وێنەی بوونەوەرە دەستکردەکان دەکەن کە پرسیاری سەرسوڕهێنەرانە دەکەن.

لە کوێوە هاتووم؟

بۆچی بوونم هەیە؟

سەر بە کوێم؟

ئەم پرسیارانە، ڕۆبۆتەکان دەکەنە یەکێک لە تازەترین کارەکتەرەکانی ئەدەبی دێرینی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. ڕۆمانی (فرانکشتاین)ی ماری شێلی، زۆر پێش تەکنەلۆژیا، پێشبینی ئەم کێشەیە دەکات، دروستکراوەکە بەدوای دروستکەرەکەیدا دەگەڕێت، بەدوای ماڵەکەی، بە دوای بنەچەکەیدا دەگەڕێت.گەشتەکە بەشێکی گەڕانە بە دوای بنەچە و سەرچاوە و ناسنامەدا.

دواتر، خەیاڵی زانستی ئەم پرسیارانە قووڵتر دەکاتەوە. لە بلەید ڕەنەر (Blade Runer)دا، بوونەوەرە دەستکردەکان بەدوای دروستکەرەکەیاندا دەگەڕێن چونکە وەڵامیان دەوێت دەربارەی ژیان و مەرگ. لەپڕ کێشە کۆنەکەی گلگامێش لە ناو جەستەیەکی دەستکرددا دەگەڕێتەوە. ئەمە یەکێکە لە جوانترین دەستکەوتەکانی خەیاڵی زانستی. پرسیارە کۆنەکانی مرۆڤ دەبەخشێتە ئەقڵە نامرۆیییەکان. ڕۆبۆتەکان بۆ کوێ دەگەڕێنەوە؟ بۆ کۆدەکان، بۆ کارگەکان، بۆ تاقیگەکان کە لەوێوە چالاک کران، یان جارێکی تر بۆ ئەو خەیاڵ و بیرۆکەیەی مرۆڤ کە بووە هۆی بەرهەمهێنانیان!

ئەگەر ڕۆبۆتەکان بەڕادەیەکی پێویست پێشکەوتن و ڕۆژێک لە ڕۆژان فۆڕمێکی بەردەوامی ناسنامە گەشە پێبدەن، پرسیارە سەرنجڕاکێشەکە ڕەنگە ئەوە نەبێت کە ئایا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵکوو لەوانەیە ئەوە بێت کە ئایا دەتوانن بە تەواوی شتێک وەک ماڵ بناسنەوە. مرۆڤەکان ماڵ بە منداڵییەوە دەبەستنەوە، چونکە ئێمە لەوێوە دەست پێ دەکەین، لەوێوە خۆمان دەدۆزینەوە. ئەمەش ڕەنگە هەمان ویست بێت بۆ ڕۆبۆتێک. ڕەنگە ڕۆبۆت بپرسێت: یەکەمین وەشانم چی بوو؟ بۆ ئەنجامدانی چی دیزاین کرابووم؟ ئێستە لە کوێم؟ چی شتێکی وەشانی سەرەتام لە ناومدا ماوەتەوە؟ چۆن دەتوانم بگەڕێمەوە بۆ سەرەتام؟ ئەمانە پرسیاری تەکنەلۆژین، بەڵام هاوشێوەی هەمان ئەو پرسیارانەن کە مرۆڤ لەناو خەیاڵ و ویستی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە خۆی دەکات.

گەشتی هەمیشەییی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە

لە گەڕانەوەی سەیپیەنسەکانەوە، تا گەڕانەوەی گلگامێش بۆ ئوروک، لە ئۆدیسیۆسەوە تا ئەو کۆچبەرانەی لەم سەری کیشوەرەکانەوە لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە باوەش بە ماڵەوەدا دەکەن، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە بەردەوامی فۆڕم و شێوازی خۆی گۆڕیوە. بەڵام پرسیارە سەرەکییەکەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بە نەگۆڕی ماوەتەوە.

گلگامێش دەپرسێت: چی دەمێنێتەوە کاتێک من نەتوانم بۆ هەمیشە بمێنمەوە؟

ئۆدیسیۆس دەپرسێت: سەر بە کوێم؟

پەنابەرێک دەپرسێت: ئایا بیرەوەری دەتوانێت ببێتە ماڵ؟

مرۆڤی مۆدێرن و ڕۆبۆتێک دەپرسن: ئایا هێشتا دەتوانم لەناو ئەم هەموو ژاوەژاوەدا بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە؟

هەر ئەمەشە وا دەکات گەڕانەوە بۆ ماڵ وەک یەکێک لە بەردەوامترین چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە. چونکە ڕۆیشتن شتێکی حەتمییە. منداڵی جێدەهێڵین، شوێنەکان جێدەهێڵین، کەسەکان جێدەهێڵین، باوەڕەکان جێدەهێڵین، وەشانەکانی پێشووتری خودی خۆمان جێدەهێڵین. ژیان بە بەردەوامی دوورمان دەخاتەوە لەو شوێنەی لێییەوە دەستمان پێ کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، لە شوێنێک لە ناخماندا، شتێک بە بەردەوامی ئاوڕ دەداتەوە. چونکە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە ڕاستیدا هەرگیز دەربارەی گەڕانەوە بۆ دواوە نەبووە. بەڵکوو دەربارەی ئەوەیە بە بڕی پێویست دوور گەشت بکەین بۆ ئەوەی تێبگەین لە کوێوە هاتووین. ماڵ مەرج نییە ئەو شوێنە بێت کە بۆی دەگەڕێینەوە. لەوانەیە ماڵ ئەو شوێنە بێت کە لە کۆتاییدا ڕوونی بکاتەوە بۆچی جێمان هێشت.

The post گەڕانەوە بۆ ماڵەوە appeared first on ژنەفتن.

ڕامانێکی کورت له‌ کڵێشه‌ی “ڕۆشنبیر و سێکس”
ناوه‌ناوه‌ له‌ناو خوێنه‌ر و نووسه‌ری کورددا، باسێک سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ گوایه‌ پانتاییی ڕۆشنبیری بووه‌ته‌ شوێنی گێچه‌ڵی سێکسی و فرۆشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ڕه‌مزی و ئه‌و جۆره‌ باسانه‌. پێش هه‌موو شتێک خاڵه‌ سه‌یره‌که‌ ئه‌وه‌یه که‌ پانتاییی ڕۆشنبیری به‌ته‌نیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به‌ کێشه‌ی سێکسه‌وه‌ نییه‌. بۆیه‌ سه‌رهه‌ڵدانی کڵێشه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ کو‌لتووری کوردیدا، گوزارشت له‌ چه‌ندین کێشه‌ی ئاڵۆزتر ده‌کات که‌ له‌ژێره‌وه‌ به‌ناویه‌کدا ڕۆیشتوون و تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگاکه‌ پیشان ده‌ده‌ن. به‌ مانایه‌کی تر، تێوه‌گلاندنی پانتاییی ڕۆشنبیری له‌ پرسی سێکس ته‌عبیر له‌ شتێکی ڕیشه‌ییتر ده‌کات که‌ ڕه‌نگه‌ بتوانین یه‌ک دوو قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.

پانتاییی ڕۆشنبیری، خۆی شوێنی بیرکردنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌ک که‌ڵکه‌ڵه‌ی سێکسی. به‌ڵام کاتێک به‌ هه‌ق و ناهه‌ق له‌م که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌ ده‌ئاڵێت، شتێکی زیاترمان له‌سه‌ر خۆی پێ ده‌ڵێت که‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ “کێشه‌ی سێکس چاره‌نه‌بووه‌”. هه‌ر کێشه‌یه‌ک، چ له‌ ئاستی تیۆری و چ پراکتیکیشدا، ده‌بێت له‌ پانتاییی ڕۆشنبیریدا بیری لێ کرابێته‌وه‌ و دواییش هه‌رس بووبێت. بووبێته‌ گوتاری ڕۆشن و پێشکه‌وتنخوازانه‌ و له‌و کڵێشه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ ده‌رچووبێت که‌ هه‌ر درێژکراوه‌ی عه‌قڵی دینی و خێڵه‌کی و هه‌سته‌ دێرینه‌کانن. کاتێک کێشه‌ی له‌ش و په‌یوه‌ندییه‌ ڕه‌گه‌زییه‌کان چاره‌نه‌بووه‌، و له‌ژێر په‌رده‌دا ماوه‌ته‌وه‌ (یان به‌ زمانی تیۆری، به‌ر ڕۆشناییی “ئه‌وی تری گه‌وره”‌ نه‌که‌وتووه‌) ئیدی له‌و جێیه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه‌ و ته‌نگژه‌ درووست ده‌کات که‌ باسمان کرد: پانتاییی ڕۆشنبیری. سه‌د ساڵ پێش ئێستا ڕۆشنگه‌رانی کورد له‌م پانتایییه‌دا، ده‌بوو به‌رگری له‌ خوێندن و خۆیان وته‌نی “عیلم و عیرفان” بکه‌ن؛ به‌ڵام دوای سه‌ده‌یه‌ک ئه‌رکه‌که‌ ده‌گۆڕێت: ده‌شێت زه‌ین و مێشکه‌کان فێری خوێنده‌واری بووبن، به‌ڵام له‌شه‌کان هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی نه‌ریتی کۆندا مابێتنه‌وه‌. سه‌رێکی خوێندوو (خوێنده‌وار)، به‌ له‌شێکی سه‌رکوتکراوه‌وه‌ ئه‌و کڵێشانه‌ به‌رهه‌م دێنێت که‌ زووزوو ده‌یبیستینه‌وه‌: شتانی وه‌ک “ڕۆشنبیر، پێ له‌ به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر ڕاده‌کێشێت”. وه‌کبڵێی “خۆ-سانسۆرکردن” و “پیرۆزکردنی له‌ش”، سیفه‌تێکی جه‌وهه‌ریی پانتاییی ڕۆشنبیری بێت. بکه‌ری پشت ئه‌م کڵێشانه‌، گه‌رچی له ‌ڕواڵه‌تدا ژن‌وپیاوی کو‌لتوورپارێزن، به‌ڵام کێشه‌که‌ کو‌لتووره‌که‌ خۆیه‌تی. په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیییه‌کان له‌ کو‌لتووره‌که‌دا هه‌ر نه‌خۆشانه‌ن، بۆیه‌ ناچار ده‌رهاوێژییه‌که‌ ڕووی له‌ پانتاییی ڕۆشنبیرییه‌؛ چونکه‌ له‌وێدا کو‌لتوور به‌ زمانێکی تر دێته‌گۆ.

زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌ ڕۆشنبیره‌که‌ خۆیشی قوربانییه‌. قوربانیی ئه‌و کڵێشانه‌ی که‌ به‌دڵی دابونه‌ریته‌ و ئه‌ویش زۆرجار بێ‌بیرلێکردنه‌وه‌ ده‌یانڵێته‌وه‌. جار هه‌یه‌ کار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک خۆیان پیاوی ڕۆشنبیر ڕابکێشنه‌ ناو گه‌مه‌یه‌کی نمایشییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خۆیان وه‌ک قوربانی نیشان بده‌ن.

پێشگریمانه‌ی ئه‌م نووسینه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێکس په‌یوه‌ندیی به‌ ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیریشه‌وه‌ هه‌یه‌. واته‌ به‌ کۆی نیشته‌جێکانی ناو کو‌لتووره‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وده‌م له‌سه‌ر ڕۆشنبیر چڕ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ناچاره‌ بیری لێ بکاته‌وه‌ و به‌ جۆرێکیش مۆدێلێکی لێ بخاته‌ڕوو. به‌ڵام ئاشکرایه‌ لای ئێمه‌ نه‌ وه‌ک پێویست بیری لێ کراوه‌ته‌وه‌، نه‌ مۆدێلێکی مرۆیی و عه‌قڵانییشی لێ خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هاتوچۆیه‌کی هیستریاییه‌ له‌نێوان نه‌ریت و مۆدێرنه‌دا، که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌ ڕۆشنبیره‌که‌ خۆیشی قوربانییه‌. قوربانیی ئه‌و کڵێشانه‌ی که‌ به‌دڵی دابونه‌ریته‌ و ئه‌ویش زۆرجار بێ‌بیرلێکردنه‌وه‌ ده‌یانڵێته‌وه‌. جار هه‌یه‌ کار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک خۆیان پیاوی ڕۆشنبیر ڕابکێشنه‌ ناو گه‌مه‌یه‌کی نمایشییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خۆیان وه‌ک قوربانی نیشان بده‌ن. گوژمی کو‌لتوور له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ خه‌ڵکه‌، به ‌جۆرێکه‌ له‌وه‌ زیاتر ده‌ڕوات و ده‌گوترێت “با هه‌رچی په‌ڕاوی له‌و جۆره‌یه‌ هه‌ڵبدرێته‌وه‌”. فاشیزمی کولتووریی پشت ئه‌م بانگهێشته‌، له‌وه‌ ڕوونتره‌ ڕوون بکرێته‌وه‌.

له‌م چرکه‌ساته‌ی ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردیدا، شتی کۆن و نوێ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ئاوێته‌ی یه‌کتر بوون. هه‌ڵه‌ ناکه‌ین گه‌ر بڵێین به‌شی زۆری ئه‌و درووشم و ده‌مامک و چه‌مکانه‌ی به‌رز ده‌کرێنه‌وه‌، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ژێره‌وه به ‌سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه‌. بۆ نموونه‌، ده‌شێت که‌سێک یان به‌ریانێک باسی دادایزم یان نیهیلیزم بکات، به‌ڵام کێشه‌که‌ له‌بنه‌وه‌ خێزان بێت. یان کچێک که‌ باسی پۆستمۆدێرنه‌ ده‌کات، مه‌رامه‌ نه‌سته‌کییه‌که‌ خۆلادان بێت له‌ سێکسی فرۆیدی. هه‌ر له‌م چرکه‌ساته‌دا، دوو جۆر سوپه‌رئیگۆ له‌ ململانێدان له‌ناو که‌سایه‌تیی کورددا: سوپه‌رئیگۆی باوکانه‌ و سوپه‌رئیگۆی دایکانه‌. به‌پێی سوپه‌رئیگۆی باوکانه‌، ده‌بێت ئه‌مه‌ بکه‌یت و ئه‌وه‌ نه‌که‌یت، بکه‌ و مه‌که‌. به‌ڵام به‌پێی سوپه‌رئیگۆی دایکانه‌، ده‌بێت که‌سێکی خۆشویستراو بیت، ئایدیاڵ بیت، یه‌که‌م و سه‌رکه‌وتوو بیت و ئا له‌م جۆره‌ خورافانه‌. کو‌لتووری کوردی هه‌ڵگری ئه‌خلاقێکی ده‌مارگیره‌ که‌ وه‌ک ناوکێکی پاتۆلۆژیک (ناته‌ندرووست) ماوه‌ته‌وه‌، و ئه‌مه‌ باوکانه‌که‌یه‌. ڕه‌هه‌ندێکی تازه‌ی جیهانییشی هاتووه‌ته‌سه‌ر که‌ هه‌موو تاکێک هان ده‌دات خۆشحاڵ بێت، خۆی بنیات‌بنێت، چێژ وه‌ربگرێت و سه‌رکه‌وتوو بێت و (…). ئه‌مه‌ی ناوکه‌وانه‌که‌ شمولی واقیعی ئێمه‌ ناکات، چونکه‌ ده‌ڵێت “په‌یوه‌ندیی باشت به‌وانی تره‌وه‌ هه‌بێت”. ئێمه‌ دوای لێکئاڵانی هه‌ردوو سوپه‌رئیگۆکه‌، په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیییه‌کانمان شڵه‌قاوه‌. یه‌که‌میان زێده‌تونده‌ و دووه‌میشیان هه‌ر زێده‌توند، به‌ڵام له‌ناو یه‌ک فه‌زای سوبێکتیڤدا که‌ جار هه‌یه‌ سرووشتی هێڵێک وه‌رده‌گرن و ده‌چنه‌ سه‌ر یه‌کتر: له‌ حاڵه‌تێکی وایشدا، مرۆڤێک ده‌رده‌که‌وێت که‌ مه‌یلی بۆ هیچ نییه‌، ده‌ربڕینی توندوتیژی نه‌بێت. دیاره‌ خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ ئه‌وه‌ نییه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پێشوو، به‌ڵکوو زه‌مینه‌سازییه‌ بۆ تاکێک که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌نێوان دونیای کۆنی باوکانه‌ و نوێی دایکانه‌دا به‌جۆرێک ڕابگرێت خۆی له‌ناونه‌چێت. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، سوبێکتێکی په‌رته‌ له‌ژێر فشارێکی دووجادا که‌ ناچاره‌ به‌ده‌م تێژه‌نینه‌وه‌ پێبکه‌نێت که‌ له ‌قووڵاییدا خۆشحاڵ نییه‌ و پێشناکه‌نێت.

ناکۆکییه‌کانی کو‌لتووره‌که‌، بووه‌ته‌ به‌شێک له‌ ڕیا و ناکۆکیی پانتایییه‌ ڕۆشنبیرییه‌که‌ش؛ چونکه‌ مرۆڤه‌که‌ هه‌مان مرۆیه‌. هیچکه‌س نییه‌ ڕێژه‌یه‌ک له‌م ڕیایه‌ی به‌رنه‌که‌وێت، چونکه‌ شته‌که‌ خۆی له‌ تاک سه‌رووتره. پانتایییه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات و به‌شێوه‌ی دیاله‌کتیکی گرفتێک تێپه‌ڕێنێت، له‌ هه‌وڵدایه‌ هه‌نگاوێک بگه‌ڕێته‌وه‌ دوا: بۆ نموونه‌، ده‌وترێت پێویسته‌ سزای کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و پیاوانه‌ بدرێت و شته‌که‌ هه‌ڵبماڵرێت. ئاشکرایه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌، هه‌مان فه‌رمانی سوپه‌رئیگۆی باوکانه‌یه‌ و له‌بری پیاوێک، ژنێک ده‌ریده‌کات. ژنه‌کان له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ر پیاوی کولتوورپارێزن. هه‌ندێکیشیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕۆشنگه‌ر و عه‌قڵانییان به‌و باسانه‌وه‌ نییه‌ و گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک گرێن که‌ سه‌ره‌نجام سه‌ر له‌ ژیانی پیاوێکی پاره‌داره‌وه‌ ده‌رده‌که‌ن که‌ هه‌موو شتێک به ‌پاره‌ ده‌کڕێت، ئازادییه‌ خۆڕسکه‌ کو‌لتوورییه‌که‌ نه‌بێت. پیاوێک که‌ به‌ر له‌و حاڵه‌ته‌، ته‌مه‌نی هه‌یه‌ و مافی عه‌شق و سێکسی نییه‌؛ به‌ڵام دواتر پاره‌ له‌ ژێستێکی شکسپیریدا گه‌نجی ده‌کاته‌وه‌!

پرسی سێکس خۆی پێشوه‌خت وه‌ک په‌یمانێکی شاراوه‌ و بونیادیی نێوان هێزه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی لێ هاتووه‌ و که‌س خۆی له‌ قه‌ره‌ی نادات.

ئه‌مڕۆ چاپکراوی کوردی هه‌ڵده‌کشێت، به‌ڵام زۆرینه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌ دۆخی سرووشتیی کۆمه‌ڵگاکه‌وه‌ نییه‌. هه‌م وه‌ک ناوه‌ڕۆک ڕۆشنایییه‌کی ئه‌وتۆیان تیا نییه‌ و هه‌م ڕه‌هه‌ندی بازاڕیش گۆڕیونی بۆ شمه‌کی سووکنابه‌خشی ڕاگوزه‌ر. وه‌کبڵێی له‌م نێوانه‌دا پرسی ئازادی، ته‌نیاوته‌نیا به ‌پاره‌ ده‌کڕدرێت و ده‌بێت ستایلی ژیانی مادی بخرێته‌ جێی شه‌ڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ئازادی. له‌ په‌راوێزیشه‌وه‌، ناسیۆنالیزمێکی ناڕه‌سمیی کاڵ هه‌یه له‌ سه‌رکوت و کۆنه‌پارێزیدا شان له‌ شانی خێڵ و دین ده‌دات و ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌ چه‌پدا ده‌سڕێت. ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌ کاڵه‌، دیسان له‌ش و عه‌شق و هتد سه‌رکوت ده‌کات و ڕه‌وایه‌تی به‌ کو‌لتووری خێڵ ده‌دات. ئه‌مه‌ش ئاسان ڕوو ده‌دات، چونکه‌ پرسی سێکس خۆی پێشوه‌خت وه‌ک په‌یمانێکی شاراوه‌ و بونیادیی نێوان هێزه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی لێ هاتووه‌ و که‌س خۆی له‌ قه‌ره‌ی نادات. هاوکات ئه‌و چه‌په‌شی ڕاسته‌وخۆ و بێ‌تێڕامان ئازادیی په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیییه‌کان یه‌کسان بکات به‌ په‌یوه‌ندیی کاڵایی، ده‌بێته‌وه‌ به‌ هاوه‌ڵی هه‌مان ناسیۆنالیزمی کۆنه‌پارێز.

په‌ڕاوی ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌کان له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا، خاڵێکی هه‌ستیاری تیا بوو که‌ پانتاییی ڕۆشنبیری سه‌رنجی نه‌چووه‌سه‌ر. مانه‌وه‌ له‌ناو دووانه‌ی دۆست و دژدا، زۆرجار ڕه‌هه‌ندی ناسکی دیارده‌کان له‌بار ده‌بات. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕاوه‌ له‌ڕووی یاسایییه‌وه‌، مایه‌ی سزای خۆی بوو؛ به‌ڵام خاڵی نه‌بووه‌ له‌ خۆخشانی له‌ کولتووره‌ باڵاده‌سته‌که‌. ئه‌و فه‌زح (ئابڕووبردن)ـه‌ی درووست کرا، هه‌مووی له‌ یاسادۆستی و دین‌بێزی‌یه‌وه‌ نه‌هات؛ به‌ڵکوو هه‌مان سوپه‌رئیگۆی باوکانه‌ی کو‌لتووری له‌ژێره‌وه‌ ئیشی خۆی ده‌کرد: که‌س بۆی نییه‌ سنوور ببه‌زێنێت و هتد. له‌م حاڵه‌ته‌شدا، هه‌ر پیاوان و ڕۆشنبیران نه‌بوون به‌ به‌یاننامه‌ی “بیر-لێنه‌کراوه‌”وه که‌وتنه‌ ناو نه‌ریتی فه‌زحه‌وه‌؛ به‌ڵکوو ژنان پێشوه‌خت خۆیشیان تێی که‌وتبوون- ئیدی له‌ په‌ڕاوه‌ ڕاسته‌وخۆکه‌دا و چ له‌ کاردانه‌وه‌کانیشدا. گۆڕانی کو‌لتووری، ئه‌وده‌م ده‌ڕه‌خسێت که‌ ژنیش وه‌کوو پیاو بخرێته‌ ژێر به‌رپرسیاری و پاشهاته‌کانه‌وه‌؛ نه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌شنی مناڵێکی قوربانی هه‌ڵاوێرد بکرێت.‌

پێویستمان به‌ جیاکردنه‌وه‌ی پرسی سێکسه‌ له‌ پانتاییی ڕۆشنبیری. واته‌ پانتاییی ڕۆشنبیری، به‌زاتی خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و باسانه‌وه‌ نییه‌.‌ ‌‌  ‌

ئازادیی په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیییه‌کان، به‌و واتا جه‌برییه‌ نایه‌ت که‌ ده‌بێت هه‌مووکه‌س زۆرترین په‌یوه‌ندیی سێکسی هه‌بێت. ئه‌مه‌شیان ڕه‌نگه‌ هه‌ر بچێته‌وه سه‌ر سوپه‌رئیگۆی دایکانه‌ که‌ فه‌رمانی په‌یوه‌ستبوونی به‌رده‌وام ده‌رده‌کات. بۆیه‌ ده‌شێت مرۆ ساڵانێکی زۆر به‌ یه‌ک ئه‌زموون بیبڕێته‌وه‌ و هه‌ست به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی ناوه‌کی و سوبێکتیڤیش بکات. سێکسی زۆر له‌م جۆره‌ کو‌لتوورانه‌دا، پتر له‌ هه‌ژارییه‌وه‌ دێت نه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندی. به‌کورتی، نه‌ زۆری و نه‌ که‌می، هیچیان زاتی ئازادییه‌که‌ دیاری ناکه‌ن؛ به‌ڵکوو باسه‌که‌ چۆنیه‌تییه‌ نه‌ک چه‌ندێتی. بۆ ئه‌وه‌شی کو‌لتوور چۆنیه‌تیی خۆی بگۆڕێت، ناچاره‌ له‌ پانتاییی ڕۆشنبیریدا پاڵپشتیی هزری بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌ و بچه‌مکێنرێت. ڕه‌نگه‌ زیاد له‌ ڕێگه‌یه‌ک و ڕیفۆرمێکیشی بوێت: جار هه‌یه‌ له‌ هه‌ناوی دینێک یان کو‌لتوورێکه‌وه‌، هاوکێشه‌یه‌کی دڕ نه‌رم ده‌کرێته‌وه. جاری دیکه‌ش، پێناسه‌ی نوێ بۆ شته‌کان دێنه‌گۆڕێ. بۆ وێنه‌، گه‌ر وشه‌ی سێکس خۆی له‌ نیگای یه‌که‌مدا شتێکی زبره‌ بۆ کو‌لتووره‌که‌، ئه‌وا ده‌کرێت له‌ڕێی چه‌مکی “سێکسوالیته‌”وه‌ له‌و هه‌ستیارییه‌ی دابشکێنرێت. سێکسوالیته‌ ناکاته‌ سێکس (و جووتبوون). به‌ڵکوو پتر له‌ مانای عه‌شق نزیکی ‌ده‌کاته‌وه. هه‌تا له‌ ده‌روونشیکاریی فرۆیدیدا، مرۆڤه‌کان له‌ سه‌ره‌تای ژیانه‌وه‌ عه‌شق و سێکس وه‌کوو یه‌ک ئه‌زموون ده‌که‌ن. لای ساوا عه‌شق سێکسه‌ و سێکسیش عه‌شقه‌؛ که‌ له‌ چه‌مکی سێکسوالیته‌دا یه‌ک ده‌گرن. له ‌ڕاستیدا، له‌ گه‌وره‌ییشدا ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده‌ی عه‌شق و سێکس ته‌واو لێک جیانابنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت خاڵی نین له‌ توێژاڵێکی مه‌عنه‌وی. ده‌روونشیکاری وه‌ک جه‌مسه‌ری سێیه‌می سێکوچکه‌ی ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌، ده‌توانێت تۆلێرانسێکی زیاترمان تیا بچێنێت به‌رامبه‌ر کڵێشه‌ دڕه‌ کو‌لتووری و ڕۆشنبیرییه‌کان.

گه‌ر ڕاستییه‌ک له‌م باسوخواسانه‌دا هه‌بێت له‌وێدایه‌ که‌ ڕۆشنبیر یه‌ک که‌س نییه‌، به‌ڵکوو پێگه‌یه‌کی ڕه‌مزییه‌؛ به‌ڵام هێشتاش هیچ پێوه‌رێکی ڕوونمان نییه‌ سنووری ئازادییه‌ که‌سییه‌کان تا کوێ دێت. ده‌شێت له‌ جێیه‌کدا، حاڵه‌تێک ڕووی یاسایی وه‌ربگرێت؛ به‌ڵام له‌ڕووی ئازادیی مرۆیییه‌وه‌ هیچ پێوانه‌یه‌کی جێگیر بوونی نییه‌ بڵێت ده‌بێت ڕۆشنبیر ئاوا بجووڵێته‌وه‌. ڕۆشنبیر له‌م ڕووه‌وه‌، مرۆڤێکه‌ وه‌ک مرۆڤه‌کانی تر. بۆیه‌ له‌سه‌ر کێشی جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت، پێویستمان به‌ جیاکردنه‌وه‌ی پرسی سێکسه‌ له‌ پانتاییی ڕۆشنبیری. واته‌ پانتاییی ڕۆشنبیری، به‌زاتی خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و باسانه‌وه‌ نییه‌.‌ ‌‌  ‌

The post    ڕامانێکی کورت له‌ کڵێشه‌ی “ڕۆشنبیر و سێکس” appeared first on ژنەفتن.

یاسای هێز یان هێزی یاسا؟
لە مێژووی فەلسەفەی سیاسیدا، هەمیشە گەورەترین دابەشبوونی فکری لەنێوان دوو جیهانبینیی ستوونی و دژبەیەکدا ڕوو دەدات: قوتابخانەی “ئایدیالیزم” (Idealism) یان ڕەسەنایەتی و بنەڕەتی ئەخلاق کە جەخت لەسەر بنەما گەردوونییەکان، بەها مرۆیییەکان و مافی ڕەوای پێکهاتە و گەلان دەکاتەوە، لە بەرامبەریشدا قوتابخانەی “ڕیالیزم” (Realism) هەیە کە مێژوو نەک وەک گەشەسەندنێکی ئەخلاقی، بەڵکوو تەنیا وەک گۆڕەپانی ململانێی ڕووتی هێز، پاراستنی بەرژەوەندیی باڵا و چەمکی مانەوە (Survival) دەبینێت.

فەیلەسووفی ئەڵمانی ئیمانوێل کانت لە شاکارە تایبەتەکەیدا (بەرەو ئاشتی هەمیشەیی) هەوڵ دەدات بۆ وێناکردنی جیهانێک کە تێیدا “هێزی یاسا” و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان مرۆڤایەتی لە یاسای دارستان و دڕندەیی جەنگ بپارێزن و مافی نەتەوە و پێکهاتە بێ دەوڵەتەکان لە چوارچێوەی ” Cosmopolitan Law” یان یاسای گەردوونیدا مسۆگەر بکەن؛ لای کانت، ئەخلاق بڕبڕەی پشتی سیاسەتە. بەڵام لە ڕووی مێژوویی و فەلسەفییەوە، ئەم تێڕوانینە ئایدیالیستییە هەمیشە کێشاویەتی بە دیوارە کۆنکرێتییەکەی فیکری تۆماس هۆبزدا. هۆبز لە تێزە فەلسەفییەکەی خۆی، لێڤیاتان ( Leviathan ) پێمان دەڵێت کە لە غیابی دەسەڵاتێکی ناوەندیی باڵادا، دۆخی سروشتی (State of Nature) دەبێتە “جەنگی هەمووان لە دژی هەمووان”. لەو دۆخە ئەنارشیستییەدا، چەمکی دادپەروەری و ماف بوونیان نییە و تەنیا یاسای سروشت، کە یاسای هێزی ڕووتە حوکمی سەرەکی دەکات. لە ڕوانگەی ڕیالیزمی هاوچەرخیشەوە، سیستەمی نێودەوڵەتی هێشتا لەم دۆخی سروشتە هۆبزییە دەرنەچووە، چونکە چەترێکی جیهانیی ڕاستەقینە نییە کە ستەمی زلهێزەکان سنووردار بکات.

پرسی چەکدانان و لێکهەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، کە وەک پێشهاتێکی نوێی جیۆپۆلەتیکی و تراژیدی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەری هەڵداوە، مۆدێلێکی بەرجەستە، زیندوو و هاوچەرخی ئەم دیالێکتیک و کێشمەکێشە فکرییەیە. ئەم دۆسیەیە بە ڕوونی پێمان دەڵێت، لە هاوکێشە جیهانییەکاندا، کاتێک بەرژەوەندیی جیۆپۆلەتیکی و ستراتیژیی دەوڵەتە زلهێزەکان دەکەوێتە ناو بازنەی ململانێکان، خەونە ئەخلاقییەکان، پەیمانە مرۆیییەکان و قوربانییانی سەر زەوی بە ئاسانی دەسڕێنەوە. لێرەدا، “یاسای هێز”ی زلهێزەکان بە پاڵپشتیی لۆژیکی دەوڵەت-نەتەوە، بەسەر “هێزی یاسا” و پرەنسیپەکانی مافی چارەی خۆنووسینی هێزە نادەوڵەتییەکاندا سەردەکەوێت و واقیعی ڕەق جێگە بە ئایدیالی ئەخلاقی لێژ دەکات.

نیکۆلۆ مەکیاڤێلی لە کتێبی (شالیار)دا هۆشدارییەکی مێژوویی بە فەرمانڕەواکان دەدات و دەڵێت: “ئەو کەسەی پشت بە هێزی نامۆ و هاوپەیمانی دەرەکی دەبەستێت، هەرگیز رەگ و پایەکانی جێگیر نابێت، چونکە ئەو هێزانە لۆژیکی ناوخۆیی تۆ ناپارێزن و تەنیا لەبەر بەرژەوەندیی کاتیی خۆیان لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەن.” هەسەدە لە ڕووی فکرییەوە کەوتە ناو ڕێک ئەو تەڵە ستراتیژییەی کە مەکیاڤێلی پێنج سەدە لەمەوبەر نەخشەی مەترسییەکەی کێشابوو.

هەسەدە وەک هێزێکی کارا لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، بووە هاوپەیمانی سەرەکیی هێزە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەڵام لە فەلسەفەی سیاسیی زلهێزەکاندا، بەتایبەت لە ژێر ڕۆشناییی تیۆری “پڕاگماتیزم” (Pragmatism)ی فەیلەسووفانی وەک جۆن دێویی، ڕاستی و دروستیی هەر هاوپەیمانییەک تەنیا بە “بڕی سوودبەخشییەکەی لە کاتی ئێستادا” دەپێورێت. مێژوونووس و بیرمەندی تیۆریی “ڕیالیزمی هێرشبەر”، جۆن مێرشایمەر لە کتێبی (تراژیدیای سیاسەتی زلهێزەکان)دا ڕوونی دەکاتەوە کە دەوڵەتە گەورەکان لە گەڕان بەدوای هەژمووندا، هیچ بەهایەکی ئەخلاقی ناناسن؛ کاتێک ئەرکی سەربازیی کاتی بە کۆتایی دەگات و نەخشەی بەرژەوەندییە گەورەکان دەگۆڕێت، بەڵێنە ئەخلاقییەکان دەبنە قوربانیی ڕێککەوتنی نوێی نێوان دەوڵەتە خاوەن سەروەرییەکان و هێزە ناوخۆیییەکان لەسەر مێز جێدەهێڵرێن.

بۆ تێگەیشتن لە چەمکی چەکدانان لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ تیۆریی “گرێبەستی کۆمەڵایەتی”. فەیلەسووفی ئینگلیز جۆن لۆک لە کتێبی (دوو نامە لەسەر  حکومەت) ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵگە مافی پاراستنی خۆی دەبەخشێتە دەوڵەت بە مەرجێک دەوڵەت دادپەروەری بپارێزێت. بەڵام کاتێک دەوڵەت تووشی دابەشبوون دەبێت، قەوارەی نوێ سەر هەڵدەدەن. لێرەدا بیرمەندی کۆمەڵناسی گەورە ماکس ڤیبەر لە تێڕوانینە ئەکادیمییەکانیدا پێناسەیەکی پڕ بە پێستی دەوڵەت دەکات و دەڵێت: “دەوڵەت بریتییە لەو دامەزراوەیەی کە قۆرخکاریی شەرعیی بەکارهێنانی هێزی فیزیایی و چەکی لە دەستدایە (Monopoly of the legitimate use of physical force).”

لە سیستەمی نێودەوڵەتیی هاوچەرخدا، سەروەریی دەوڵەتی سووریا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و زلهێزەکانەوە دانی پێدانراوە. لێرەوە، هێزە نافەرمییەکان وەک هەسەدە، لە ڕوانگەی یاسایییەوە وەک “ئەکتەرێکی نادەوڵەتی” (Non-State Actor) پۆلێن دەکرێن. هێزی ئەم یاسایە کاتێک دەردەکەوێت کە بەرژەوەندیی ئەمریکا، ڕووسیا و تورکیا لە خاڵێکدا یەکدەگرێتەوە؛ لێرەدا پرسی چەکدانانی هەسەدە وەک زەرورەتێکی یاسای نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوەی جوگرافیاکە بۆ ژێر چەتری سەروەریی ناوەندی دەسەپێنرێت، چونکە سیستەمی نێودەوڵەتی تەنیا دەوڵەتە فەرمییەکان وەک خاوەنی شەرعیی چەک دەناسێت، نەک ئەو گەلانەی کە لە پێناو پاراستنی خاکەکەیان گەورەترین قوربانییان داوە.

مارکس پێمان دەڵێت کە یاسا، دەستوور و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تەنیا “سەرخانن” (Superstructure) بۆ پاراستنی “ژێرخانی ئابووری” (Infrastructure)ی هێزە  ئیمپریالیستەکان. چەک لەم هاوکێشەیەدا ئامرازێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە سروشتییەکان، بەتایبەت ناوچە و کێڵگە وزەیی و نەوتییەکان و سەرچاوەکانی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. کاتێک کۆمپانیا زەبەلاحەکان و دەوڵەتە سەرمایەدارەکان دەگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر دابەشکردنی سامانی ناوچەکە، چەکی هێزە خۆجێییەکان بەهای بەکارهێنانی نامێنێت و دەبێت بەپێی لۆژیکی بازاڕ دابماڵرێت.

لەلایەکی ترەوە، فەیلەسووفی پۆست-مۆدێرن میشێل فوکۆ لە کتێبی (چاودێری و سزادان) باس لە چەمکی “زانیاری/دەسەڵات” دەکات. لە ڕوانگەی فوکۆوە، زلهێزەکان گوتارێکی سیاسی (Discourse) بەرهەم دەهێنن کە تێیدا دیاری دەکەن شەرعییەت بە کێ بدرێت و کێ لەو شەرعییەتە بێبەش بکرێت. کاتێک میدیا و دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی ناسنامەی هەسەدە لە “هاوپەیمانێکی پێویست لە دژە تیرۆر”ەوە دەگۆڕێت بۆ “هێزێکی نادەستووری و کاتی”، ئەمە بەو مانایەیە کە جەنگە نەرمەکە، پێش جەنگە سەربازییەکە کەوتووە بۆ ئامادەکردنی زەمینەی دەروونی و فکریی چەکدانانەکە. کۆمەڵناس پیێر بۆردیۆ کاتێک باس لە “سەرمایەی ڕەمزی” دەکات، ئاماژە بەوە دەدات کە چەک بە تەنیا هێز نییە، بەڵکوو ئەوە دانپێدانی ڕەمزیی نێودەوڵەتییە کە چەک دەکاتە هێزێکی شەرعی. هەسەدە کاتێک لەم سەرمایە ڕەمزییە بێبەش کرا، چەکەکانی لە هاوکێشە یاسایییەکەدا بەهاکەیان لەدەست دا.

ئاگامبێن چەمکێکی گرنگ دەخاتە ڕوو بە ناوی “دۆخی نائاسایی” (State of Exception)، کە تێیدا دەسەڵاتە گەورەکان یاسا بنەڕەتییەکان پەک دەخەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانیان. دۆخی ڕۆژاوا یان باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ چەندین ساڵ لە ناو ئەم دۆخی نائاسایییەدا هێڵدرایەوە؛ هێزێک کە نە دەوڵەت بوو و نە لایەنێکی یاساییی جێگیر، بەڵکوو لە بۆشایییەکی یاساییدا دەجوڵایەوە کە زلهێزەکان خۆیان دروستیان  کردبوو تا ئەو کاتەی بەرژەوەندییەکانیان دەپارێزێت.

ئەم واقیعە کاتێک لە گۆشەنیگای فیکری ڕۆژهەڵاتییەوە دەخوێنرێتەوە، ئیبن خەلدونی مێژوونووس لە کتێبی (موقەدیمە) دا لە ڕێگەی تیۆریی “عەسەبیەت” (پشتگیریی کۆمەڵایەتی و ستراتیژی)یەوە شیکاری بۆ دەکات. ئیبن خەلدون ئاماژە بەوە دەکات کە “سروشتی دەسەڵاتی دەوروبەر (قەوارە بچووکەکان یان هێزە ناوچەیییەکان) ئەوەیە کە ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ لە دەرەوەی بازنەی کێشکردنی دەوڵەتە گەورەکان و ئیمپراتۆریەتە ناوەندییەکان بژین.” جوگرافیای هەسەدە کاتێک کەوتە ناو گەمارۆی هێزە ناوچەیییە سەربازییە گەورەکان و لە لایەکی تریشەوە بووە شوێنی تاقیکردنەوەی ستراتیژیی نوێی واشنتن و مۆسکۆ، چارەنووسی فکری و سیاسیی خۆی ڕادەستی فاکتەری دەرەکی کرد. ئەمە تراژیدیایەکی جوگرافییە؛ کاتێک ژینگەی سیاسیی ناوچەکە لەبری ئەوەی زەمینەی مانەوە بێت، دەبێتە خاڵی بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکان.

دۆسیەی هەسەدە وانەیەکی تاڵ بۆ مێژووی هزری سیاسیی زیاد دەکات؛ ئەویش ئەوەیە کە لە سیستەمی “ئەنارشیزمی نێودەوڵەتیدا” (کە تێیدا هیچ حکومەتێکی جیهانیی ڕاستەقینە و دادپەروەر نییە بۆ چەسپاندنی یاسا بە شێوەیەکی یەکسان)، هەمیشە “یاسای هێز” دوا وشە و بڕیار دەنووسێت. ئەخلاقیەت و مافی مرۆڤ لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا تەنیا ئامرازێکی  ڕەوانبێژی (Rhetoric) و دروشمێکی مۆدێرنن بۆ شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییە مادییەکان.

ئەوەی مانەوەی ڕاستەقینەی قەوارە، نەتەوە و بزووتنەوە سیاسییەکان لە داهاتوودا دیاری دەکات، تەنیا پشتبەستن نییە بە هێزی سەربازیی کاتی یان بەڵێنی دیپلۆماسیی زلهێزەکان، بەڵکوو بریتییە لە سێ ڕەهەندی سەرەکی: یەکەم، یەکگرتوویی ستراتیژی و ناوخۆیی بەبێ درز؛ دووەم، هۆشیاریی فکری و سیاسیی کۆمەڵگە کە نەبێتە قوربانیی پڕوپاگەندەی دەرەکی؛ و سێیەم، توانای گۆڕینی هێزی سەربازیی سەر زەوی بۆ پێگەیەکی دەستووری، یاسایی و دامەزراوەیی باوەڕپێکراو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێش ئەوەی کاتی هاوپەیمانییەتییەکان بەسەر بچێت. هەسەدە بووە قوربانییەکی تری ئەو مێژووە نەگۆڕەی کە تێیدا زلهێزەکان بە قەڵەمی بەرژەوەندی، یاسای هێز بەسەر چارەنووسی گەلاندا دەنووسنەوە.

سەرچاوە و پەراوێزەکان:

کانت، ایمانوئل، سنجش صلح پایدار (بررسی مکتب ایدئالیسم در سیاست).

هابز، توماس، لویاتان (مفهوم وضعیت طبیعی و منطق قدرت دولت).

ماکیاولی، نیکولو، شهریار (تحلیل خطرات اتکا به ائتلاف‌های خارجی).

میرشایمر، جان، تراژدی سیاست قدرت‌های بزرگ (منطق رئالیسم تهاجمی و منافع ابرقدرت‌ها).

5.

Weber, Max, Politics as a Vocation (Definition of the legitimacy of weapons and state power).

6. Marx, Karl, Das Kapital (The relationship between economic infrastructure and legal/political superstructure).

7. Foucault, Michel, Discipline and Punish (The relationship between political discourse and the construction of power).

8. Bourdieu, Pierre, The Political Field (The concept of symbolic capital and the recognition of legitimacy).

9. ئاگامبێن، جۆرجیۆ، دۆخی نائاسایی.

10. ئیبن خەلدون، موقەدیمە، یاسای عەسەبیەت و کێشکردنی قەوارە بچووکەکان بۆ ناو  بازنەی دەوڵەتە گەورەکان.

The post یاسای هێز یان هێزی یاسا؟ appeared first on ژنەفتن.

لە پشوودانی عەقڵەوە بۆ لەدەستدانی ئازادی
دەستپێک

مرۆڤ لە مێژووی خۆیدا، هەمیشە لە دوو جەنگی گەورە و بەردەوامدا بووە: جەنگێک لە دەرەوەی خۆی، بۆ مانەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ژیاندا؛ جەنگێک لەگەڵ ناخی خۆی، بۆ ئەوەی بزانێت کێیە، بۆچی هەیە و بۆچی دەبێت بژێت. یەکەمیان جەستە و ژیانی پاراستووه و دووهەمیان مرۆڤی بیریار و خاوەن ژیاری دروست کردووە. مرۆڤ تەنها بوونەوەرێکی زیندوو نییە؛ بوونەوەرێکی بیرکەرەوە و پرسیارکەرە، ئەوەیشی مرۆڤ لە بوونەوەرەکانی دی جیا دەکاتەوە تەنها توانای هەستکردن و وەڵامدانەوەی هۆکارە ژینگەیی و سروشتییەکان نییە، بەڵکوو توانای وەستانە لە هەمبەر ئەوەی ڕوو دەدات و پرسیارکردنە لە مانا و هۆکاری ڕووداوەکان. مرۆڤ دەتوانێت لە خۆی بپرسێت: بۆچی ئەمە ڕاستە؟ بۆچی ئەوە هەڵەیە؟ بۆچی من ئەم باوەڕەم هەیە؟ ئایا ئەوەی من دەیزانم بەڕاستی زانینە؟ ئەم پرسیارانه سادەن، بەڵام لە بنەڕەتدا پرسیاری لەمێژینەی مرۆڤی بیرکەرەوەن. هەربۆیە دەبینین فەلسەفە لە مێژووی دێرینی خۆیدا لە هەمان خاڵەوە دەستی پێ کردووە: ڕەتکردنەوەی وەڵامی ئامادە و گەڕان بە دوای پرسیاری قووڵتر. بەڵام ئەمە بۆ هەموو مرۆڤێک وانییە، زۆرێک حەزیان لە بیرکردنەوەی قووڵ نییە، چونکە بیرکردنەوە دەتوانێت ئارامی مرۆڤ تێک بدات و باوەڕە کۆنەکانی بلەرزێنێت، لەبەر ئەوە هەندێک جار بۆ بەدەستهێنانی ئارامی، مرۆڤگەلی زۆر هەن لە بیرکردنەوە دوور دەکەونەوە. ئەم دوورکەوتنەوەیە دەشێت نێوی لێ بنێین “پشوودانی عەقڵ”.

ئەم نووسینە، هەوڵێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە دیاردەی “پشوودانی عەقڵ” وەک کێشەیەکی فەلسەفی، مەعریفی و کۆمەڵایەتی. مەبەست لە پشوودانی عەقڵ لێرەدا تەنها بیرنەکردنەوە نییە، بەڵکوو ئەو بارودۆخەیە کە  تێیدا توانای پرسیارکردن، گومانکردن و ڕەخنەگرتن و هەڵسەنگاندنی باوەڕ و بۆچوونەکان لاواز دەبێت و مرۆڤ بە شێوەیەکی ناهوشیارانە دەست بە وەرگرتن و پەسەندکردنی بیرکردنەوەی ئامادە و بەها و حوکمەکانی دەوروبەری دەکات. ساتەوەختێک، کە مرۆڤ تێیدا لە خاوەن بیرۆکەوە دەگۆڕێت بۆ بەکارهێنەری بیرۆکە.

کاتێک باس لە پشوودانی عەقڵ دەکەین، نابێت مەبەستمان تەنها ئەوە بێت کە مرۆڤگەلێک هەن بیر ناکەنەوە، چونکە بیرنەکردنەوە بە تەنیا ناتوانێت کێشەکە ڕوون بکاتەوە، مرۆڤ دەتوانێت بەردەوام بیر بکاتەوە و هێشتا لە دۆخی پشوودانی عەقڵدا بێت؛ دەتوانێت زۆر قسە بکات، بەڵام بۆچوون و بیرۆکەکانی خۆیی نەبن؛ دەتوانێت زانیاریی زۆر کۆ بکاتەوە، بەڵام توانای هەڵسەنگاندنیانی نەبێت؛ دەتوانێت بەردەوام بڕیار بدات، بەڵام نەزانێت بۆچی ئەو بڕیارەی داوە. هەربۆیە “پشوودانی عەقڵ” لێرەدا بە مانای وەستانی توانای ڕەخنەگرتن، پرسیارکردن، هەڵسەنگاندن و بیرکردنەوەی خۆییانە دێت. ئاخر بیرکردنەوە کۆکردنەوەی زانیاری نییە؛ توانای گومانکردنە لە زانیاری. مرۆڤی بیرکەرەوە ئەوە نییە که زۆر شت دەزانێت؛ ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئەوەی دەیزانێت، دەتوانێت بپرسێت: (ئایا بەڕاستی وایە؟) هەر ئەمەش جیاوازیی نێوان عەقڵی پشوودراو و عەقڵی زیندووه، کە یەکەمیان لەنێو دڵنیایییەکی ساختەدایە و دووهەمیان هەمیشە لە گەڕانە بەدووی هەقیقەت و دەپرسێت و گومان دەکات.

پشوودانی عەقڵ دەتوانێت ببێتە چوارچێوەیەکی شیکاری بۆ تێگەیشتن لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و فەلسەفی: بۆچی مرۆڤ، کە توانای بیرکردنەوەی هەیە، هەندێک جار خۆی لەم توانایە دوور دەخاتەوە؟ بۆچی کەسێک حەز دەکات کەسێکی تر بۆی بیر بکاتەوە؟ بۆچی هەندێک جار وەڵامی ئامادەمان لە پرسیاری ڕاستەقینە بەلاوه خۆشترە؟ بۆچی مرۆڤ هەندێک جار لە ئازادبوونی عەقڵی خۆی دەترسێت؟ ئەم پرسیارانە لە مێژووی فەلسەفەدا بە چەند ڕێگایەکی جیاواز وەڵام دراونەتەوە.

پێنج فەیلەسوف و پێنج هۆکار بۆ پشوودانی عەقڵ

یەکێک لە کۆنترین شێوەکانی پەیوەستکردنی ژیان و بیرکردنەوە لە فەلسەفەی سۆکراتدا دەبینرێت، سۆکرات لەوە دەست پێ ناکات کە بڵێت: “من وەڵامەکە دەزانم”، بەڵکوو لەوەوە دەست پێ دەکات کە بۆچی “دەبێت بپرسین”. لە تێگەیشتنی سۆکراتدا، مرۆڤ نابێت ژیانی خۆی بە شێوەیەکی نەپشکنراو بژی، هەر بۆ خۆی ڕستەی (ژیانی نەپشکنراو شایانی ژیان نییە) بە ناوبانگترین دەربڕینەکانی فەلسەفەی سۆکراتییە.[1]

ئەگەر ژیانی پشکنیننەکراو کێشە بێت، ئەوا پشوودانی عەقڵ تەنها بریتی نابێت لە بیرنەکردنەوە؛ بەڵکوو دەبێتە ژیانکردن بەبێ پشکنینی ئەوەی کە دەیکەین و پرسینی بۆچی دەیکەینە. واتە مرۆڤ دەتوانێت ژیانێکی تەواو بەسەر ببات بەبێ ئەوەی جارێک بە جدی لە خۆی بپرسێت: “بۆچی من ئەم شێوازەی ژیانم هەڵبژاردووە؟” بەم پێیەش سۆکرات دەبێتە یەکێک لە کۆنترین ڕەخنەگران لە پشوودانی عەقڵ.

ئاخر ئامانجی سەرەکیی سۆکرات لە بنەڕەتدا، بریتی بوو لە بێدارکردنەوەی عەقڵ.

ئەگەر “سۆکرات” پرسیاری ژیانی پشکنیننەکراوی خستبێتە پێشی مرۆڤ، ئەوا ” کانت” پرسیاری گەشەی عەقڵ دەخاتە ناوەندی فەلسەفەی ڕۆشنگەرییەوە. کانت لە وتارە بەناوبانگەکەیدا (ڕۆشنگەری چییە؟)[2]، نەگەیشتنی مرۆڤ بە پێگەی بەکارخستنی تێگەیشتنی خۆی بەبێ ئاراستەکردنی کەسانی تر بە کێشەیەکی گرنگ دەبینێت.لە ڕوانگەی کانتەوە، کێشە تەنها ئەوە نییە کە مرۆڤ توانای بیرکردنەوەی نییە؛ بەڵکوو ئەوەیە کە هەندێک جار ئازایەتی بەکارهێنانی ئەو توانایەی نییە. ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ چەمکی پشوودانی عەقڵ. چونکە دەتوانین بڵێین: پشوودانی عەقڵ لەوانەیە نەک لە نەبوونی عەقڵەوە، بەڵکوو لە نەبوونی ئازایەتیی بەکارهێنانی عەقڵەوە دەست پێ بکات. مرۆڤ دەزانێت دەتوانێت پرسیار بکات، بەڵام نایەوێت؛ دەزانێت دەتوانێت بۆچوونی خۆی هەبێت، بەڵام دەترسێت؛ دەزانێت دەتوانێت لەگەڵ زۆرینە جیاواز بێت، بەڵام حەز ناکات نرخەکەی بدات؛ لێرەدایە کە ئیدی ترس دەبێتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم بەکارهێنانی عەقڵدا.

“فرۆم” ئەم کێشەیە لە ڕووی دەروونی ـ کۆمەڵایەتییەوە بە شێوەیەکی جیاواز شی کردووەتەوە. فرۆم پرسیارێکی سەرنجڕاکێش دەکات: “ئەگەر ئازادی شتێکی باشە، بۆچی مرۆڤ هەندێک جار لە ئازادی هەڵدێت؟”[3] بە بۆچوونی فرۆم، مرۆڤ دەترسێت لەوەی لەگەڵ ئازادیی زیاتر هەستکردن بە تەنهایی، دڵەڕاوکێ و بێ‌پشتیوانی لە لای زیاد بکات، بۆیە بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ جۆرەکانی دەسەڵاتپەسەندی و خۆخزاندنە نێو بۆچوونی ئەوانی ترەوه. ئەمەش پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پشوودانی عەقڵەوە هەیە، چونکە بیرکردنەوەی خۆییانە بەرپرسیارێتییە، ئەگەر خۆت بیر بکەیتەوە، دەبێت بڕیار بدەیت. ئەگەر بڕیار بدەیت، بەرپرسیاریت. ئەگەر بەرپرسیار بیت، ناتوانیت هەموو شتێک بخەیتە ئەستۆی کەسێکی تر. هەربۆیە، هەندێک جار مرۆڤ حەز دەکات بڵێت: “تۆ بۆ من بڕیار بدە.” ئەم ڕستەیە لە ڕووی دەروونییەوە دەتوانێت هەستێکی ئارامبەخشی بۆ دروست بکات. ئەو کەسەی بڕیارەکەت بۆ دەدات، بەرپرسیارێتییەکەشی دەکەوێتە ئەستۆ!

لە فەلسەفەی سیاسیی سەدەی بیستەمیشدا، فەیلەسوفێکی مینا “هانا ئارێنت” پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوە و کرداری ئەخلاقییانەی مرۆڤ بە شێوەیەکی زۆر گرنگ دەخاتە ڕوو. سەرچاوەیەکی گرنگی ئەم بیرۆکەیە لە شیکردنەوەی ئارێنت بۆ مەسەلەی دادگاییەکەی”ئەدۆڵف ئایخمان”ەوە دێت. ئارێنت سەیری ئەوە دەکات کە چۆن مرۆڤێکی فەرمانبەر لە سیستەمێکی توندوتیژدا دەتوانێت لە بری ئەوەی بە شێوەیەکی قووڵ بیر لە کردارەکانی بکاتەوە، پشت بە کڵێشە و زمان و فۆرمە ئامادەکراوەکان ببەستێت. (ئایخمان لەئۆرشەلیم)[4] توێژینەوەیەکە بەتایبەتی ئیش لەسەر ئەم پەیوەندییەی نێوان بیرنەکردنەوە و توانای جیاکردنەوەی ڕاست و هەڵە دەکات. ئەمە واتای ئەوە نییە کە هەر کەسێک کەم بیر بکاتەوە دەبێتە مرۆڤێکی خراپ؛ بەڵکوو خاڵەکە ئەوەیە کە بیرنەکردنەوە دەتوانێت مرۆڤ لە پشکنینی ئەخلاقیی کردارەکانی دوور بخاتەوە و ناخودئاگا بیکاتە دەستەمۆی ئەوانی دی[5]. لە دۆخێکی لەم چەشنەدا، کەسەکە دەڵێت: “من تەنها فەرمانم جێبەجێ کردووە.”، “من تەنها کارەکەم کردووە.”، “هەمووان ئەمەیان دەکرد.”، “من بەرپرسیار نیم.” لە هەموو ئەم ڕستانەدا کە ئایخمان و هاوشێوەکانی لە ساتەوەختی لێپێچێنەوە لەگەڵیاندا سەبارەت بە تاوانەکانیان دەیکەن، جۆرێکی مەترسیدار لە پشوودانی عەقڵ دەبینین!

لە فەلسەفەی “میشێل فۆکۆ”دا هۆیەکی ڕوونتر بۆ پشوودانی عەقڵ دەبینین، کە بریتیە لە ڕۆڵی دەسەڵات بە ڕێگەخۆشکردن بۆ پشوودانی عەقڵ، لای فۆکۆ پرسیاری دەسەڵات تەنها بە شێوەی (کێ دەسەڵات بەکار دەهێنێت؟ یاخود کێ دەسەڵاتدارە) ناکرێت، فۆکۆ زیاتر سەرنج دەداتە ئەوەی دەسەڵات چۆن لە ڕێگەی ڕێکخستن، پۆلێنکردن، زانیاری، نۆرم و شێوەکانی دیکەی بەڕێوەبردنی مرۆڤەکانەوە کار دەکات[6]. واتە سەرنج لەسەر ئەوەیە کە چۆن دەسەڵات دەتوانێت شێوەی ڕەفتار و ئاراستەکردنی کردارەکان دیاری بکات. ئەمە بۆ چەمکی پشوودانی عەقڵ گرنگە؛ چونکە دەسەڵات هەمیشە پێویستی بەوە نییە کە بڵێت: “بیر لەم شتە مەکەرەوە.” لەوانەیە تەنها ئەوەندە بەس بێت بۆ دەسەڵات ژینگەیەکی وەها چێ بکات کە تێیدا مرۆڤ خۆی بزانێت: “ئەمە شتێک نییە کە دەبێت بیری لێ بکەمەوە، یاخود پێویست ناکات بیر لەم شتە بکەمەوە” ئەمە جۆرێکی قووڵتری کۆنترۆڵکردنە. کۆنترۆڵی بیرکردنەوە تەنها کۆنترۆڵی ناوەڕۆکی بیرۆکە نییە؛ هەندێک جار کۆنترۆڵی ئەوەیە کە کام پرسیار مافی ئەوەی هەیە دروست بکرێت و کام پرسیار شیاوی بیرلێکردنەوە نییە!

ئێستا و دوای گەڕانەوە بۆ ئەم پێنج بیریار و فەیلەسوفە، ئەگەر بۆچوونەکانیان بەراورد بکەین بە یەکدی و ڕاستییەکی هاوبەشیان لێوە هەڵێنجێنین، ئەوا دەبینین هەر یەک لەمانە ڕەهەندێکی تایبەت و هۆیەک بۆ تێگەیشتن لە پشوودانی عەقڵ پێشکەش دەکەن: (سۆکرات دەڵێت ژیانی مرۆڤ دەبێت پشکنراو بێت؛ کانت سەرنجمان دەخاتە سەر هەبوونی ئازایەتی لە بەکارهێنانی عەقڵ. فرۆم نیشانمان دەدات کە مرۆڤ دەتوانێت لە ئازادی هەڵبێت و بۆ دەستخستنی ئارامیی پەنا بۆ دەسەڵات و هاوشێوەبوونی ئەوانی دی ببات. ئارێنت ئاگادارمان دەکاتەوە کە بیرنەکردنەوە دەتوانێت مرۆڤ لە هەڵسەنگاندنی ئەخلاقیی کردارەکانی دوور بخاتەوە.  دواجاریش فۆکۆ پرسیارەکە فراوانتر دەکات و نیشانی دەدات کە دەسەڵات دەتوانێت نەک تەنها کردار، بەڵکوو کاریگەری لەسەر ئەو مەودایەش دروست بکات کە مرۆڤ چۆن لە خۆی و لە جیهانەکەی تێبگات.[7]

لێرەوە، دەتوانین چەمکی پشوودانی عەقڵ بە شێوەیەکی قووڵتر پێناسە بکەین: پشوودانی عەقڵ ئەو دۆخەیە کە تاک توانای بیرکردنەوەی خۆییانە، پرسیارکردن و هەڵسەنگاندنی بۆچوون و بڕیارەکانی خۆی لەدەست دەدات یان دەیسپێرێتە دەستی سەرچاوەیەکی دەرەکی؛ ئەمەش دەکرێت لە ترس، ویستی هاوشێوەبوون، دەسەڵات، نەریت، دڵنیاییی ساختە، یان هەڵاتن لە بەرپرسیارێتیی ئازادییەوە سەرچاوە بگرێت.

پشوودانی عەقڵ چەمکێکی پێکهێنراوە بۆ وەسفکردنی ئەو دۆخەی کە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەییانەی تاک لاواز دەبێت، دەشبێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە جیاوازییەکی ڕیشەیی لە نێوان نەزانین، بیرنەکردنەوە، پشوودانی عەقڵدا هەیه. نەزانین بە مانای نەبوونی زانیارییە، بیرنەکردنەوە مانای بەکارنەهێنانی توانای بیرکردنەوەیە، بەڵام پشوودانی عەقڵ دۆخێکی قووڵترە: مرۆڤ لەم دۆخەدا دەتوانێت زانیاری هەبێت و بیر بکاتەوە، بەڵام بە هۆکارێلی کۆمەڵایەتی، دەروونی، سیاسی یان کولتووری، ئەم توانایە به شێوەیەکی ڕەخنەیی و پرسیارسازانە بەکار ناهێنێت. واتا لە دۆخی پشوودانی عەقڵدا، کێشەکە نەبوونی عەقڵ نییە، بەڵکوو نەبوونی چالاکی ڕەخنەیییانەی عەقڵە.

خاڵی هەرە خراپ و مەترسیدار لە پرۆسەی پشوودانی عەقڵدا ئەوەیه کە ئەم پرۆسەیه سەرەتا بە نائاگایانە ڕوو دەدات، پرۆسەیەکی هێواش و بێدەنگە. منداڵ لەسەرەتای زمان گرتنەوە بە پرسیار دەست پێ دەکات، جیهان بۆی پرسیاره نەک وەڵام. بەڵام کۆمەڵگە بە هێواشی فێری دەکات کە پرسیارکردن گرنگی کەمترە لە وەڵامەکان، ئەو وەڵامانەی لەسەر بنەمای “چونکە” داڕێژراون: (چونکە نەریتە، چونکە پێشینان وا دەڵێن، چونکە دەسەڵات وا دەڵێت، چونکە خەڵک ئەمەیان بەلاوە پەسەندە و ئەوەیان پێ نەنگییە، …هتد)، کاتێک “چونکە” جێی “بۆچی” دەگرێتەوە، ئیدی عەقڵ تەسلیمی وەڵامە ئامادەکان دەبێت و دەست بە پشوودان دەکات، ئیدی مرۆڤ بە هێواشی فێر دەبێت کە نەپرسێت، گومان نەکات، ڕەخنە نەگرێت، جیاواز نەبێت و لە کۆتاییشدا خۆی نەبێت و ببێتە کۆپیی ئەوانی تر.‌

ئایا پشوودانی عەقڵ هەمیشە خراپە؟

لێرەدا دەبێت پرسیارێکی گرنگتر بخەینەڕوو: ئایا مرۆڤ دەبێت هەمیشە بیر بکاتەوە؟ ئایا دەکرێت مرۆڤ هەموو شتێک بخاتە ژێر پرسیار؟ بێگومان وەڵامی ئەمە بە تەواوی “بەڵێ” نییە، مرۆڤ ناتوانێت هەموو بڕیارێکی ڕۆژانە بە شێوەیەکی فەلسەفی شیکار بکات. ئەگەر هەموو هەنگاوێک بخەینە ژێر گومان، ژیان دەبێتە جۆرێک لە کێشەسازیی بەردەوام، بۆیە کێشەکە تەنها “بیرنەکردنەوە” نییە بە شێوەیەکی گشتی و بەردەوام، بەڵکوو کێشەکە ئەوەیە کە لە کوێ و کەی عەقڵمان پشوو پێ دەدەین. پشوودان دەکرێت لە بڕیارێکی سادەی ڕۆژانە بێ زیان بێت، بەڵام ئەگەر پشوودانی عەقڵ بگاتە سنوور و شوێنی باوەڕ، ئەخلاق، سیاسەت، دەسەڵات و بڕیارە بنەڕەتییەکانی ژیان، ئەوا دەکرێت ببێتە کێشەیەکی ئێجگار مەترسیدار. بۆیە مەبەست لە “بێدارکردنەوەی عەقڵ” ئەوە نییە کە مرۆڤ ببێتە کەسێک لە هەموو شتێک گومان بکات، بەڵکوو ئەوەیە کە بزانێت: کەی دەبێت گومان بکات؟ کەی دەبێت پرسیار بکات؟ کەی دەبێت بۆچوونی خۆی بپشکنێت؟

پشوودانی عەقڵ لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

لە سەردەمی دیجیتاڵدا، کێشەکە شێوەیەکی نوێی وەرگرتووە، پێشتر دەکرا مرۆڤ بەهۆی کەمبوونی زانیارییەوە تووشی پشوودانی عەقڵ ببێت، بەڵام ئەمڕۆ دەتوانێت لە زۆری زانیارییەوە تووشی هەمان کێشە ببێت.

ڕاستە بەردەوامیی هەواڵ، ڤیدیۆ، وێنە، ڕا، کۆمێنت و هەڵوێست دەتوانێت مەودایەکی وەها دروست بکات کە مرۆڤ بەردەوام وەڵام و ناوەڕۆک وەربگرێت، بەڵام ئەمە وادەکات دەرفەتی پشکنینیانی کەمتر ببێت. زانیاریی زۆر دەتوانێت بیرکردنەوە زیاد بکات؛ بەڵام گرفتەکە ئەوەیە ئەم زانیارییە زۆرانە دەتوانن جێگای بیرکردنەوەش بگرنەوە. ئەگەر هەموو جارێک وەڵامێکی ئامادەمان بۆ هەر پرسیارێک هەبێت، لەوانەیە کەمتر بپرسین؛ ئەگەر هەموو جارێک کەسێک هەڵوێستێکی ئامادەمان بۆ دروست بکات، لەوانەیە کەمتر خۆمان بە دەربڕینی هەڵوێستی خۆمانەوە سەرقاڵ بکەین. ئەم ڕستەیە مەترسییەکی نوێی پشوودانی عەقڵە: (کاتێک ئامرازەکان زۆر زیرەک دەبن، مرۆڤ نابێت ئەوەندە ئەرخەیان بێت و پشوو بە زیرەکییەکەی خۆی بدات.)

بێداربوونەوەی عەقڵ و سەرنجێکی خێرا

ئەگەر پشوودانی عەقڵ کێشەیە، کەوایە بێداربوونەوەی عەقڵ چییە؟ بێداربوونەوەی عەقڵ بە مانای ئەوە نییە کە مرۆڤ ببێتە دژی هەموو شتێک، بەڵکوو بە مانای بەرزکردنەوەی لیڤڵی  توانای پرسیارکردنە. بێداربوونەوە لەوەوە دەست پێ دەکات کە تاک لە خۆی بپرسێت: من بۆچی باوەڕ بەم شتە دەکەم؟ ئەم بیرۆکەیە لە کوێوە هاتووە؟ بەڵگەکەی چییە؟ ئەگەر هەڵە بێت چی؟ کێ سوود لەم باوەڕە وەردەگرێت؟ کێ دەیەوێت ئەمە قبوڵ بکەم و بۆچی؟ ئایا ئەوەی من پێم وایە “بیرکردنەوەی خۆمە”، بەڕاستی هی خۆمە؟ ئەم پرسیارانە دەتوانن عەقڵ لە پشوودان دەربهێنن.

دوایین سەرنج

لە کۆتاییدا، کێشەی پشوودانی عەقڵ کێشەی کەمبوونی زانیاری نییە، کێشەی کەمی بەکارهێنانی مێشک نییە، کێشەی نەبوونی توانای بیرکردنەوەش نییە بە تەنها، کێشەکە لەوانەیە زۆرتر کێشەی ئیرادەی بیرکردنەوە بێت. مرۆڤ دەتوانێت بیر بکاتەوە، بەڵام هەموو جارێک نایەوێت؛ دەتوانێت پرسیار بکات، بەڵام هەندێک جار دەترسێت دەتوانێت بۆچوونی خۆی بگۆڕێت، بەڵام دەترسێت کە ئەمە بە مانای شکست بێت؛ دەتوانێت لە کۆمەڵگە جیاواز بێت، بەڵام دەترسێت لە تەنهایی، دەتوانێت بڵێت “نازانم”، بەڵام دەترسێت لەوەی بە نەزان بناسێنرێت.

لەبەر ئەمە، پشوودانی عەقڵ زۆرجار لە شوێنێکەوە دەست پێ دەکات کە مرۆڤ دەڵێت: (من نامەوێت بیر لەم بابەتە بکەمەوە.) بەڵام فەلسەفە و بێداربوونەوەی عەقڵ لەوێدا دەستپێدەکات، کە بە خۆت بڵێیت: (من دەبێت بیر لەم بابەتە بکەمەوە و سنووری بڤەکان تێپەڕێنم).

سۆکرات بۆ بێداربوونەوەی عەقڵمان ڕستەیەکی کرد بە پێوەر: ژیانت بپشکنە؛ کانت پێی وتین: ئازایەتی بەکاربردنی عەقڵی خۆت هەبێت. فرۆم پرسی: ئایا مرۆڤ دەتوانێت لە ئازادی هەڵنەیت؟ ئارێنت ئاگاداری کردینەوە: بیرنەکردنەوە دەتوانێت مرۆڤ لە هەڵسەنگاندنی کردارەکانی دوور بخاتەوە. فۆکۆ پرسیارەکەی بردە شوێنێکی تر: کێ و چۆن دیاری دەکات کە ئێمە چی ببینین، چی بزانین و چ پرسیارێک بکەین؟

کۆی ئەم بۆچوونانە دەمانگەیەنێتە ئەنجامێکی گرنگ: پشوودانی عەقڵ تەنها بیرنەکردنەوە نییە؛ بەڵکوو دەستپێکی لەدەستدانی بیرکردنەوەی خۆییانەیە، کە بنەمایەکی سەرەکیی ئازادیی بیرکردنەوە و ژیانکردنە، چونکە مرۆڤ تەنها ئەو کاتە بەڕاستی ئازادە کە بتوانێت ئازادانە بپرسێت.

ئەگەر مرۆڤ بتوانێت ڕاستگۆیانە و بوێرانە بپرسێت و بیر بکاتەوە، ئەوا عەقڵ لە پشوودان دەردەچێت و هەر لێرەشەوەیە کە بێداربوونەوەی عەقڵی مرۆڤ دەست پێ دەکات.

ئەم نووسینەی ئێمە، ویستی ئەو گریمانەیەش بخاتە ڕوو کە پشوودانی عەقڵ نابێت تەنها بە نەبوونی چالاکی فیکری لێکبدرێتەوە، بەڵکو دەبێت وەک پرۆسەیەکی ئاڵۆزی مرۆیی و کۆمەڵایەتی تێیبگەین. پشوودانی عەقڵ دەتوانێت لە نەبوونی پرسیارکردنەوە دەست پێبکات، بە پشت بەست بە دڵنیایی و ئارامییەکی بێ بنەما بەردەوام بێت و لە ناخدا بەتەواوی قایم بێت و لە کۆتاییدا ببێتە هۆی لەدەستدانی سەربەخۆییی خود.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین، ڕزگارکردنی عەقڵ لە پشوودان و بێدارکردنەوەی بە دەستخستنی زانیاریی زیاتر دەست پێ ناکات، بەڵکوو بە پرسیاری نوێ دەست پێ دەکات. لەوانەشە، سەرەتای هەموو بیرکردنەوەیەکی ڕاستەقینە ئەوە بێت کە مرۆڤ بێ ترس بڵێت: ( ڕەنگە ئەوەی من باوەڕم پێی هەبێت ڕاست نەبێت، بۆیە دەبێت دووبارە بیری لێ بکەمەوە).

[1] افلاطون: محاورات افلاطون ( آوطیفرون-الدفاع، آقريطون، فيدون)، جمع: بنیامين جويت، ترجمة: زكي نجيب محمود، مؤسسة هنداوي، ۲۰۱۷.

[2] لەم وتارەدا کانت ڕاستەوخۆ دەڵێت:( کێشەکە نەبوونی تێگەیشتن نیە،بەڵکو نەبوونی بوێری و ئیرادەیە بۆ بەکارهێنانی تێگەیشتنی خۆت بە بێ ڕێبەریی کەسێکی تر)، بڕوانە: ايمانوئیل کانت: در پاسخ به پرسش: روشنگری چیست؟، ترجمه ی : یدالله موقن، اسفند ٢، ١٣٩٧.

[3] ايریش فروم: الهروب من الحرية، ترجمة: محمود منقذ الهاشمي، المركز الاماراتي للدراسات، ۲۰۱٦.

[4] هانا آرنت: آیشمن در اورشلیم؛ گزارشی در باب ابتذال شر، ترجمه ی : زهرا شمس، نشر برج، ١٣٩٩

[5] هانا آرنت: اندیشیدن و ملاحظات اخلاقی، ترجمه: عباس باقری، نشر نی، ١٤٠١.

[6] بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەوەی کە دەسەڵات بە تەنها فەرمان ناکات بەڵکو کاریگەری لەسەر زانیاری، نۆرم، ڕەفتار و ئەوەی کە مرۆڤ چۆن لە خۆی و جیهانەکەی تێبگات، ئەم کتێبەی فۆکۆ بێ ئەندازە گرنگە: ( ميشيل فوكو: تآريخ الجنسانية (الجزء الاول) ارادة المعرفة، ترجمة: جورج ابي صالح، مراجعة: مطاع صفدي، مؤسسة هنداوي، ۲۰۲۳.)

[7] ميشيل فوكو: (المراقبة والمعاقبة: ولادة السجن)، ترجمة:علي مقلد، مركز الانماء القومي، ط۱، بیروت، ۱۹۹۰.

The post لە پشوودانی عەقڵەوە بۆ لەدەستدانی ئازادی appeared first on ژنەفتن.

دیالێکتیکی ئیستاتیکا و ڕەخنەی کولتووری
پڕۆسەی ئەدەبی هەمیشە لەناو کێشمەکێشێکی ئەبەدیی زمانەوانیدا گەورە دەبێت. شیعر لە بنەڕەتدا هەوڵێکی ڕادیکاڵە بۆ دەربازبوون لە قاڵبە ئۆتۆماتیکییەکانی ئاخاوتنی ڕۆژانە. ئەو کاتەی زمان لە ڕووبەری گەیاندنی سادە دەچێتە دەرەوە، دەبێتە کایەیەکی سەربەخۆ، ئەم سەربەخۆیییە مێژوویەکی درێژی ململانێی لەگەڵ دەزگا جیاوازەکانی دەرەوەی ئەدەب بەرهەم هێناوە. پانتاییی ڕۆشنبیریی هاوچەرخ گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو جەمسەری گەورەیە: یەکەم، تێڕوانینی جوانیناسی (ئیستاتیکی)ی ڕەها، کە بەهای دەق لە پۆتانسێلیی ناوەکیی زماندا کورت دەکاتەوە؛ دووەم، ڕەخنەی کولتووری (ڕۆشنبیری)، کە بەدوای نەسەقە شاراوەکانی دەسەڵات، مێژوو، باوکسالاری و نائاگاییی کولتووریدا دەگەڕێت.

هەوڵ بۆ تێگەیشتن و تیۆریزەکردنی ئەم ململانێیە دەدەین، لە ڕێگەی پێناسەکردنی هەندێک لە چەمکە جەوهەرییەکانی وەک ئاکتوالیزاسیا، ئاشناییسڕینەوە، نامۆکاری و شیعریەت، لە بەرانبەر ستراتیژییەکانی ڕەخنەی کولتووری و چەمکی نەسەق لای عەبدوڵڵا غوزامی. بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر، پێویستە بە کورتی چەمکە سەرەکییەکانی ئەم باسە پێناسە بکەین.

ئیستاتیکا -جوانیناسی: زانست یان تێڕوانینێکی فەلسەفییە، کە سروشتی جوانی، چێژی هونەری و داهێنانی زمانەوانی دەپشکنێت، بە جۆرێک زۆر کات بەهای دەق لە بونیادە ناوەکی و فۆڕمالیستییەکەیدا کورت دەکاتەوە. ” گرنگی دەدات بە دۆزینەوەی ماهییەتی جوانی و ڕوونکردنەوەی دیاردەکانی جوانی و فۆنیمەکانی لە بابەتەکاندا و جیاوازییەکانی جوانی لە سروشت و دیاردەکانی تری ژیان بەلای مرۆڤەوە”(حسێن،٢٠٠٨، ٢٠). پێناسەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئیستاتیکا توێژینەوەیەکی قووڵی فەلسەفییە، بۆ دۆزینەوەی ماهییەت و بونیادی ناوەکیی جوانی لە بابەتەکاندا. هاوکات سنووری نێوان جوانیی سروشتی و ئەو جوانییە خولقێنراوە ڕوون دەکاتەوە، کە مرۆڤ لە ڕێگەی داهێنانی زمانەوانی و هونەرییەوە بونیادی ناوە.

نەسەق: پێکهاتەیەکی مێژوویی، نادیار و جێگیرە لەناو نائاگای گشتیی کۆمەڵگادا، کە لەڕێگەی زمان و فەرهەنگەوە دەگوازرێتەوە و ڕەفتار و تێڕوانینەکان ئاڕاستە دەکات. “لە قووڵایی گوتارەکاندا خۆی حەشار داوە و لەنێوان زمان و زەینی مرۆڤدا دێت و دەچێت، بەبێ هیچ چاودێرێکی ڕەخنەیی کاری خۆی دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕەخنە بە ئیستاتیکاوە خەریکە”(تاتانی:٢٠٢٥، ٨٦) و نایپەرژێتە سەر نەسەق. عەبدوڵڵا غوزامی پێی وایە: “نەسەق لەنێو تێکستدا بە شێوەیەکی پەنهان دەجووڵێتەوە، بەردەوام دەتوانێت ماسک بەکاربهێنێت و خۆی بشارێتەوە، ماسکی جۆراوجۆر لە گرنگترینیان بریتییە لە ماسکی ئیستاتیکای زمانەوانی”(ئەسوەد:٢٠٢٥، ٢٢). لێرەوە جوانیی ڕواڵەتیی زمان دەبێتە پەردەیەک بۆ داپۆشینی ئەو عەیب و دۆگما فەرهەنگییانەی، کە لە نائاگای دەقەکەدا کار دەکەن.

ڕەخنەی کولتووری: ڕەخنەی کولتووری، کە بە-ڕۆشنبیری-یش لە کوردیدا وەرگێڕراوە، مێتۆدێکی شیکاریی فرەپسپۆڕییە، کە ئامانجی لێکۆڵینەوەیە لە دەقەکان نەک وەک کایەی جوانیی ڕووت، بەڵکوو وەک بەرهەمێکی فەرهەنگی، کە سیستمەکانی دەسەڵات، ئایدۆلۆژیا و عەیبەکانی نەسەق لە ناو خۆیدا حەشار دەدات. “گرنگی دەدات بە ڕەخنەی ئەو نەسەقە شاراوانەی لەناو گوتاری کولتووریدا هەن، بە هەموو دەرکەوتە و جۆر و شێوەکانییەوە”(تاتانی: ٢٠٢٥، ٩٨).

ئیستاتیکای هۆشیار: جۆرێکە لە تێڕوانینی ئەدەبیی هاوسەنگ، کە داهێنانی زمانەوانی و بەرزترین ئاستی لادانی مێتافۆری، لەگەڵ هۆشیارییەکی قووڵی مرۆیی و ئەخلاقی لەوێدا بەرانبەر بە واقیع یەک دەگرن؛ ئەم چەمکە وەک فەزایەکی ناوەند وەهایە، کە ڕێگا نادات جوانیی فۆڕم ببێتە دەمامک بۆ شاردنەوەی ستەمکاری و نەسەقە تاریکەکانی دەسەڵات.

جوانیی دەقی شیعری لە توانای شۆککردنی وەرگردا خۆی دەنوێنێت، زمانی باوی کۆمەڵگا زمانێکی خەوتووە، وشەکان بەهۆی دووبارەبوونەوەی بەردەوامەوە بەها هەستیارەکەی خۆیان لەدەست دەدەن. لێرەوە ئەرکی شاعیر دەست پێ دەکات، فۆڕمالیستە ڕووسەکان، بەتایبەت ڤیکتۆر شکلۆڤسکی، چەمکی ‘ئاشناییسڕینەوە’یان وەک کۆڵەکەی سەرەکیی شیعریەت ناساند. دەق-کارە هونەرییەکە شتە ئاشناکان وەردەگرێت، دەیانخاتە ناو سیاقێکی نامۆوە، بەمەش پڕۆسەی وەرگرتن درێژخایەن دەکات. خوێنەر چی تر ناتوانێت بەخێرایی بەسەر وشەکاندا تێبپەڕێت، پێویستە تێ ڕابمێنێت. واتە “ئێمە پێویستمان بەوەیە ئاشنا بکەین بە نامۆ، واتە نائاشنای بکەین- سەرلەنوێ سەیری ئەو شت و ڕووداوانە بکەین، کە بە ڕادەیەک پێیان ئاشنا بووین، وەک ئەوەی نەیانبینین”(بەرزنجی و بەرزنجی:٢٠٢٤، ٤٩٨). ئەرکی هونەر سڕینەوەی سڕبوونی زەینە بەرانبەر بێنرخبوونی زمان؛ لە ڕێگەی ئاشناییسڕینەوەوە، شتە بەردەست و باوەکان سەرلەنوێ سەرسوڕمانی خولقێنەرانەی خۆیان دەست دەکەوێتەوە. شیعر بە درەنگخستنی پڕۆسەی وەرگرتن، خوێنەر لە وەرگرێکی پاسیڤ و ناهۆشیارەوە دەگۆڕێت بۆ تێڕامێنێک، کە لەبری تیپەڕبوون بەسەر ڕووی دەقدا، لە قووڵاییی هۆشیاریی زماندا دەژی.

ئاکتوالیزاسیا پڕۆسەی هێنانەپێشەوەی بونیادی زمان خۆیەتی لەسەر حیسابی پەیامە واقیعییەکە. لە زمانی ئاساییدا، سەرنج لەسەر واتایە، بەڵام لە زمانی شیعردا، فۆڕم، دەنگ، کێش و وێنە شیعرییەکە دەبنە سەنتەر.

هاوشانی ئەم چەمکە، قوتابخانەی پڕاگ چەمکی ‘ئاکتوالیزاسیا’یان پەرە پێ دا. ئاکتوالیزاسیا پڕۆسەی هێنانەپێشەوەی بونیادی زمان خۆیەتی لەسەر حیسابی پەیامە واقیعییەکە. لە زمانی ئاساییدا، سەرنج لەسەر واتایە، بەڵام لە زمانی شیعردا، فۆڕم، دەنگ، کێش و وێنە شیعرییەکە دەبنە سەنتەر. ئەمەش پۆتانسێلی زمان بەرز دەکاتەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی، کە پێویستیی بە هۆشیارییەکی تەواو شاعیرانە هەیە. مۆکارۆڤسکی لە وتاری ‘زمانی ئەدەبی و زمانی شیعری’دا دەڵێت:”ئەرکی زمانی شیعری لەوەدا خۆی دەنوێنێت، کە ئاخاوتن بگاتە ئەوپەڕی ئاکتوالیزاسیا… ئاکتوالیزاسیا پێچەوانەی ئاوتۆماتیزاسیایە، کەواتە ئاکتوالیزاسیا هەڵوەشاندنەوەی ئاوتۆماتیزاسیای کارێکە، تا زیاتر ئاوتۆماتی بێت کەمتر هۆشیاریی لەگەڵدایە”(محەمەد:٢٠٢٣، ٣٨). واتە ئەرکی شیعر شۆککردنی زەینی خوێنەرە لە ڕێگەی لادان لە زمانی باوی ڕۆژانە، کە مرۆڤ بە ناهۆشیاری ڕاهاتووە لەسەری. کاتێک زمان لەو میکانیکیبوونە دادەماڵرێت، فۆڕم و واتای نوێ لەدایک دەبن و خوێنەر ناچار دەکەن سەرلەنوێ بیر بکاتەوە.

شاعیر بۆ هێنانەکایەی ئەم لادانە ئیستاتیکییە، پێویستی بە کێڵگە جیاوازەکانی کولتوور، ئاین و نەریت هەیە. ئەو کەرەستە خاوەکانی خۆی لە باوەڕە گشتییەکان، ئەفسانەکان و هێما مێژوویییەکان وەردەگرێت. کاتێک دەستیان بۆ دەبات، بەپێی یاسای ئاکتوالیزاسیا دایانڕێژێتەوە، مانا باوەکانیان لێ دەسەنێتەوە. ئەمە لادانێکی کولتووریی گەورەیە؛ شاعیر تابووەکان دەشکێنێت، پیرۆزییە دەستکردەکان پووچەڵ دەکاتەوە، ئاسۆی چاوەڕوانیی خوێنەر فراوان دەکات. خوێنەرێک بە کۆمەڵێک پێشگری فەرهەنگییەوە دەچێتە بەردەم دەق، بە بینینی ئەم وەرچەرخانە زمانەوانییە، ئاسۆ فیکرییەکەی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

گورزە گەورەکەی ڕەخنەی کولتووریی توندڕەو یان دیدگا ئایدۆلۆژییەکان لەم خاڵەدا لە جەستەی ئەدەب دەدەرێت، کە بریتییە لە بەمەجازبوونی واقیع و دروستکردنی مەترسیی پۆلیسێتیی فیکری، چونکە زمانی شیعر زمانێکی مەجازییە و کۆدە شیعرییەکان ئاماژەی ڕاستەوخۆ بۆ واقیعی دەرەکی ناکەن. بۆ نموونە؛ کاتێک دەقێک دەڵێت ‘خوداوەندی ئەوین’، ئەم دەستەواژەیە گۆڕینی فۆڕمی زمانە بۆ گەیشتن بە لووتکەی وێناکردنی جوانی، نەک بڕیارێکی تیۆلۆژی لەبارەی فرەخوایییەوە.

کارەساتەکە کاتێک دەقەومێت، کە ڕەخنەگرێکی کولتووری، پیاوی ئاینی یان سیاسی، کۆدی شیعری بە پێوەرەکانی کۆدی واقیعی بخوێننەوە. ئەوان مەجاز و واقیع تێکەڵ دەکەن و بەم تێکەڵکردنە، دادگاییکردنی شاعیر دەست پێ دەکات. ڕەخنەی کولتووری کاتێک دەبێتە پۆلیسێکی ئەکادیمی، بە ناوی پشکنینی پاشبنەماکانی زمانەوە، ڕێ لە پڕۆسەی ئاشناییسڕینەوە دەگرێت، بەمەش سنوورە ئەخلاقییە نوێیەکان دەبنە کۆتوبەندێکی توند بەسەر دەستی نووسەرەوە؛ چونکە ئەدەب لە جیاتیی ئەوەی کایەیەک بێت بۆ ئازادیی وێناکردن و جوانی، ناچار دەکرێت ملکەچی پێوەرە سیاسی و فەرهەنگی و ئایدۆلۆژییەکانی سەردەم بێت، ئەمەش داهێنان دەکوژێت و جۆرێک لە سانسۆری ناوەکی بەسەر زماندا دەسەپێنێت.

ئەم مەیلی دادگاییکردنە، چەکێکی کاریگەر دەداتە دەست دیکتاتۆرەکان، ئایدۆلۆژیستەکان و توندڕەوە ئاینییەکان و ئەوانیش دێن، بە ناوی پاراستنی قەوارەی نەتەوە، شکۆی ئاین و شۆڕشەوە، لەمپەر لەبەردەم فڕینی شاعیر دادەنێن. ئەوان دەڵێن، مادام زمان بەرپرسیارێتیی واقیعی هەیە، کەواتە شاعیر خائین یان کافرە، یان تێکدەری ڕەوشتی گشتییە. مێژووی ئەدەب پڕە لە هەوڵی دادگایی یان کوشتن و تەرمی ئەو شاعیرانەی بوونە قوربانیی ئەم تێکەڵکردنە کوشندەیەی نێوان مەجاز و واقیع، لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردییشدا کەم نین ئەوانەی کە بەر ئەم پرسە کەوتوون لە نموونەی ‘شێرکۆ بێکەس، محەمەد موکری، شێرزاد حەسەن، قوبادی جەلیزادە و چەندانی تر’. لەم دۆخەدا شاعیر ناچاری دیپلۆماسیەتی زمانەوانی دەکرێت؛ پێش نووسینی هەر دێڕێک، لەبری بیرکردنەوە لە جوانی، بیر لەوە دەکاتەوە چۆن خۆی لەم داوی دادگایییە ڕزگار بکات. ئەنجامەکەش خولانەوەی شیعر دەبێت لەناو بازنەیەکی پاتەبووەوەی سەلامەتدا، کە تێیدا هیچ ئاسۆیەکی چاوەڕوانی نوێ دروست نەبێت و هیچ مەودایەکی ئیستاتیکییش.

بۆ قووڵبوونەوە لە دیوی ڕەخنەی کولتووری، پێویستە ئاوڕ لە پڕۆژە گرنگەکەی عەبدوڵڵا غوزامی- ڕەخنەگری سعوودی بدرێتەوە، بەتایبەت لە پەرتووکی ‘النقد الثقافي: قراءة في الأنساق الثقافية العربية’، کە دکتۆر محەمەد تاتانی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لەم کتێبەدا، غوزامی شۆڕشێکی بەسەر ڕەخنەی ئەدەبی کلاسیکیدا هێنا، سەروەختێک پێ دادەگرێت لەسەر ئەوەی، کە ڕەخنەی ئەدەبی (ئیستاتیکی) مێژوویەکی درێژە خەریکی شاردنەوەی عەیبە گەورەکانی کولتوورە.

ڕووبەرگی پێشەوەی کتێبی (ڕەخنەی کولتووری، خوێندنەوەیەک بۆ نەسقە عەرەبییەکان) ن: عەبدوڵڵا ئەلغەزامی، و: د. محەمەد تاتانی، چاپی ناوەندی ڕۆمان، ٢٠٢٥

غوزامی چەمکی ‘نەسەقی کولتووری’ وەک ئامرازێکی شیکاری بەکار دەهێنێت. نەسەق بریتییە لەو پێکهاتە نادیار، بنەچەیی و مێژوویییەی کە لەناو نائاگای کۆمەڵایەتیدا کارا دەبێت. نەسەقەکان لەڕێگەی زمانەوە دەگوازرێنەوە. بە بڕوای غوزامی، شیعری کلاسیکی عەرەبی (بەتایبەت شیعری ستایش – المدیح) نەسەقێکی ترسناکی وەک ‘شاعیری هەڵتۆقیو’ یان ‘دیکتاتۆری تاکەکەسی’ بەرهەم هێناوە. شاعیر کاتێک بە خەلیفە یان سەرکردەدا هەڵدەدات، وێنەیەکی ئیستاتیکیی زۆر جوانی لێ دروست دەکات، بەڵام لە ژێرەوە، نەسەقی باوکسالاری، خێڵەکی و دیکتاتۆری لەناو مێشک و دەروونی تاکی کۆمەڵگادا جێگیر دەکات. ئەمەش کاریگەریی نەرێنی هەبوو ئەویش “دەرکەوتنی شاعیری پیاهەڵدەر و کولتووری پیاهەڵدان و کەسێتیی ڕۆشنبیری پیاهەڵدەر، لە بەرامبەر ئەمەشدا دەرکەوتنی کەسێتیی پیاهەڵدراو” بوو(تاتانی:٢٠٢٥، ١٦٧). بەو مانایەی کە نەسەقی شاراوە لە شیعری ستایشدا، ئامرازی خولقاندنی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی ناهاوسەنگە؛ بە جۆرێک نەسەقی باوکسالاری، ڕۆشنبیر ڕام دەکات بۆ خزمەتی ناوەندی دەسەڵات و حاکمیش دەکاتە سیمبولێکی پیرۆز و دوور لە ڕەخنە.

تێڕوانینی غوزامی لەم خاڵەدا بەستراوەتەوە بە چەمکی ‘پێکهاتەی فرەکیان’ەوە لەناو دەقدا، ئەو باوەڕی وایە هەر دەقێکی ئەدەبی خاوەنی دوو جۆر مانایە: مانایەکی ئاشکرای ئیستاتیکی، کە نووسەر بە هۆشیارییەوە دایدەڕێژێت، لەگەڵ مانایەکی شارراوەی نەسەقی، کە لە ژێرەوە کار دەکات. ئەم نەسەقە فەرهەنگییە، بەهۆی ئەوەی لە قووڵاییی نائاگای کۆمەڵایەتیدا چەسپاوە، توانایەکی ترسناکی هەیە بۆ فریودانی وەرگر. خوێنەر بەهۆی مەستبوون بە جوانیی ڕووکەش و دەربڕینە هونەرییە باڵاکان و گەمەکانی ڕەوانبێژییەوە، بە ئاسانی ڕێگا دەدات نەسەقە سەرکوتکەرەکان دزە بکەنە ناو سیستمە فیکرییەکەیەوە. لەبەر ئەمە، ڕەخنەی کولتووری پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، کە تەنیا بەسەرکردنەوەی جوانی، جۆرێکە لە پاکانەکردن بۆ ئەو سیستمە سیاسی، فەرهەنگی، ئاینی و کۆمەڵایەتییانەی مرۆڤ کۆیلە دەکەن.

ئەم گشتگیرییەی نەسەق وای کردووە ڕەخنەی کولتووری سنووری تەسک و نەریتیی پۆلێنکردنی ئەدەبی ببڕێت. ڕەخنە چی تر لە کایەیەکی بەتاڵ لە ململانێدا ناژی و دەبێتە پڕۆسەی داماڵینی دەسەڵات لەو ناوچانەی وا وێنا دەکرێن، کە گۆڕەپانی بێتاوانی و جوانیی ڕووتن.

خاڵێکی دیکەی جەوهەری لە پڕۆژەکەی غوزامیدا، گۆڕینی ئاڕاستەی پێوەرەکانە لە ‘نوخبەگەرایی’یەوە بۆ ‘جەماوەرگەرایی’ چونکە کێڵگەی پشکنینی ڕەخنەیی لە دەقە باڵاکانەوە فراوان بووەوە بۆ گوتاری ڕۆژانە و کایە جەماوەرییەکانی وەک پەند و ئیدیۆمە فۆلکلۆرییەکان، گۆرانییە میللییەکان، نوکتە باوەکان و ڕیتوێڵە کۆمەڵایەتییەکانو …تاد، کە ئەمانەش بە هەمان شێوەی دەقە ئەدەبییەکان هەڵگری نەسەقە شاراوەکانی باوکسالاری، ستەم و چەوسانەوەن و بە نائاگاییی ڕەفتار و تێڕوانینی تاک ئاڕاستە دەکەن. ڕەخنەی ئەدەبیی کلاسیکی هەمیشە دەقە مەزنەکان و شاعیرە ناودارەکانی دەکردە سەنتەر، بەڵام غوزامی پێمان دەڵێت نەسەقە فەرهەنگییەکان لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بوونەتەوە. ئەوان لەناو قسەوباسی ڕۆژانە، ڕیتوێڵە گشتییەکان و فۆلکلۆردا بە هەمان هێزی دەقە باڵاکانەوە ئامادە دەبن. ئەم گشتگیرییەی نەسەق وای کردووە ڕەخنەی کولتووری سنووری تەسک و نەریتیی پۆلێنکردنی ئەدەبی ببڕێت. ڕەخنە چی تر لە کایەیەکی بەتاڵ لە ململانێدا ناژی و دەبێتە پڕۆسەی داماڵینی دەسەڵات لەو ناوچانەی وا وێنا دەکرێن، کە گۆڕەپانی بێتاوانی و جوانیی ڕووتن.

لەم ڕوانگەیەوە، ڕەخنەی کولتووری نایەت بەدوای جوانیی ڕووکەشی دەقدا بگەڕێت، بەڵکوو دەیەوێت ئەو ماسکە ئیستاتیکییە دابماڵێت، کە نەسەقە ستەمکارەکان خۆیانی تێدا دەشارنەوە. غوزامی دەڵێت جوانیناسی زۆرجار دەبێتە خزمەتکاری دەسەڵات؛ سەروەختێک خوێنەر مەست دەکات بە چێژی وشەکانەوە، لە هەمان کاتدا مێشک تەسلیمی بێدەنگی دەکات لەبەردەم نادادپەروەریدا. لێرەوە، ڕەخنەی کولتووری وەک فریادڕەسێکی فیکری دەردەکەوێت. ئەو دێت بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە ژێر کاریگەریی جادووی زمانێک، کە نەیارانی ئازادی بەرهەمی دەهێننەوە. لەم سۆنگەیەوە، پڕۆژەکەی غوزامی و ئاڕاستەی ڕەخنەی کولتووری، ئامانجیان کوشتنی شیعر یان سڕینەوەی ئیستاتیکا نییە؛ هێندەی جەختکردنەوەیە لەوەی، کە چێژی ئیستاتیکی نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ کوێرکردنەوەی هۆشیاریی خوێنەر. ڕەخنەی کولتووری دەیەوێت ئاستی وەرگرتن لە چێژوەرگرتنێکی کوێرانە و پاسیڤەوە بگوازێتەوە بۆ وەرگرتنێکی هۆشیارانە و چالاک. ئەم بەئاگاهێنانەوەیە، نەفیی جوانیی زمان ناکاتەوە، هێندەی ئەوەی زەمینەیەکە بۆ چاوکراوەیی خوێنەر بە دیدگایەکی ڕەخنەیی، کە ڕێک خزمەت بە جێگیربوونی چەمکی ‘ئیستاتیکای هۆشیار’ دەکات.

بە گەڕانەوە بۆ سەرنجەکانی غوزامی لە کتێبەکەیدا، دەشێت ئەوە بەرچاو بخەین، کە ئەگەر تێزەکەی غوزامی بە ڕەهایی وەربگیرێت، زیانێکی گەورە بە جەوهەری شیعریەت دەگات، بەڵام پرسیارێکی تر لێرەدا دێتە گۆڕێ: ئایا ئەگەر ئیستاتیکا و ئاکتوالیزاسیایش تەواو ڕەها و بێباک بن لە هەموو بەهایەکی مرۆیی، نابنە دیکتاتۆرێکی نوێ؟

بە ڕای ئێمە وەڵامەکە ئەرێیە، کاتێک ئازادیی شاعیر دەگاتە لووتکەی دابڕان لە ئێش و ئازار و کەرامەتی مرۆڤەکانی تر، جۆرێک لە ‘فاشیزمی جوانیناسی’ دروست دەبێت. نازییەکان نمایشە سەربازییەکانیان، دروشمەکانیان و تەنانەت پڕۆسەی سڕینەوەی مرۆڤەکانیشیان بە دیزاینێکی فۆڕمالیستی زۆر ڕێک و پیشاندانی وێنەیەکی ئیستاتیکی بەهێز دەکرد، ئەگەر تەنیا بە پێوەری جوانیی فۆڕم بڕیار بدریت، کارێکی بێخەوش بوو، بەڵام خۆ لە ناوەڕۆکدا مرۆڤایەتییان لەناو دەبرد.

شاعیرێک بە ناوی نامۆکاری و ئازادیی زمانەوە، وێنەیەک دروست بکات، کە لە ڕێگەیەوە سووکایەتی بە گرووپێکی چەوساوە، ژنان، یا کەمینە نەتەوەیییەکان بکات، ئەو ئازادیی ڕاستەقینەی بەکار نەهێناوە، بەڵکوو بە بیانووی ئیستاتیکاوە کەرامەتی مرۆڤی کردووەتە قوربانیی کایەکی زمانیی سارد. ئێرە ئەو دۆخەیە کە ڕەهابوونی ئیستاتیکا هێزێکی وێرانکەرە و ئیتر پێویستی بە سنووردارکردن هەیە. ڕەخنەی کولتووری ئیدی لەم ئاستەدا پارێزەری کەرامەتی مرۆڤە و ڕێگا نادات جوانی ببێتە دەمامک بۆ شاردنەوەی ناشیرینییەکانی دەسەڵات و ستەمکاری.

ئەگەر لە ڕابردوودا نەریتی کۆمەڵایەتی دەیگوت ‘ئەم دەقە لادانە لە ئەخلاق’، ئێستا ڕەخنەگری کولتووری دەڵێت ‘ئەم دەقە لادانە لە تیۆرییە هاوچەرخەکان’. بۆ شاعیرەکە ئەنجامەکە یەک شتە ئەویش خنکانی خەیاڵە.

گرفتە گەورەکەی ڕەخنەی کولتووری کاتێک دەردەکەوێت، کە خۆی دەبێتە نەریت، دەبێتە دامەزراوەیەکی جێگیر. ئەم دیاردەیە پێی دەوترێت ‘دامەزراوەبوونی ڕەخنە’، کاتێک ڕەخنەگرانی کولتووری پۆستی پۆلیسی زمان وەردەگرن، بازنەیەکی داخراوی دۆگما بەرهەم دەهێنن، ئەوان بە ناوی دژایەتیکردنی عەیبەکانی کولتووری کۆن، دێن عەیبەی نوێ دروست دەکەن. ئەگەر لە ڕابردوودا نەریتی کۆمەڵایەتی دەیگوت ‘ئەم دەقە لادانە لە ئەخلاق’، ئێستا ڕەخنەگری کولتووری دەڵێت ‘ئەم دەقە لادانە لە تیۆرییە هاوچەرخەکان’. بۆ شاعیرەکە ئەنجامەکە یەک شتە ئەویش خنکانی خەیاڵە. ڕەخنەی کولتووری کاتێک دەبێتە دۆگما، چی تر گوێ لە لایەنی هونەریی دەق ناگرێت، تەنیا دەیەوێت تێزە پێشوەختەکانی خۆی بەسەر شیعردا بسەپێنێت. شیعر لە کایەیەکی پڕ لە سۆز، خەیاڵ و ئەگەرەوە، دادەبەزێنێت بۆ وتارێکی سۆسیۆلۆژیی وشک. زمانەکە قوفڵ دەکات و پۆتانسێلی داهێنان دەکوژێت. ئەمە پاشکەوتووییەکی نوێیە، کە لەژێر ناوی ڕۆشنگەریدا خۆی دەنوێنێت.

لە ئەدەبی کوردیدا، ئەم ململانێیە بە شێوەیەکی تەندروست نییە، یاخیبوونە شیعرییەکان زۆرجار دەبنە زمانبازیی هێندە نامۆ بە واقیع، کە هیچ پێوەندییەکی بە ئازاری مرۆڤی کوردەوە نامێنێت؛ یا ڕەخنەکان دەبنە دادگایییەکی ئایدۆلۆژی و حزبیی وشک، کە ڕەگوڕیشەی شیعریەت لەبن دەهێنن، دەشێت وەک چاودێرێکی بوارەکە ئەوە نیشان بدەین ڕێگای ڕاست، تیۆریزەکردنی ئەم پەیوەندییەیە وەک پێویستییەکی دوو سەرە، کە ئەم دوو دیوە ‘ئیستاتیکا’ و ‘ڕەخنەی کولتووری’ ناتوانن بەبێ یەکتر بژین.

دەربازبوون لە دۆگماتیزمی فۆڕم و تەوقی ڕەخنە پێویستی بە دۆزینەوەی قۆناغی سێیەم هەیە، ئەم قۆناغە نوێیە دەشێت ناوی بنێین ‘ئیستاتیکای هۆشیار’ یان ‘ڕەخنەی داهێنەر’، کە لە بەراییدا ئاماژەمان پێی داوە. لەم قۆناغەدا، شاعیر و ڕەخنەگر لە یەک بڕگەی فیکریدا دەگەن بە یەکتری؛ شاعیر بە باڵاترین ئاستی لادانی زمانی سنوورەکان دەبەزێنێت، بەڵام هاوکات بە هۆشیارییەکی قووڵەوە ڕێ دەگرێت لەوەی مێتافۆرەکانی ببنە ئامرازی شاردنەوەی ستەمکاری. ڕەخنەگرانیش لەبری پۆلیسی زمان، دەبنە پاڵپشتی پۆتانسێلی داهێنان لەپێناو مرۆڤایەتیدا.

ئەم فەزایە نوێیە زەمینەیەکە، کە لە ئامێزیدا داهێنانی هونەری بەرپرسیارێتیی فیکریی خۆی فەرامۆش ناکات. لادانی مێتافۆری لەم قۆناغەدا وەک زەبرێکی توند بۆ سەر ڕواڵەتە چەقبەستووەکانی دەسەڵاتە، بێ ئەوەی کەرامەتی مرۆڤی تێدا بکرێتە قوربانی. بەم شێوەیە شاعیر هۆشیارە بەوەی زمانەکەی چۆن ئاڕاستە دەکات و ڕەخنەگریش فۆڕمی ئیستاتیکی وەک جیهانێکی ناوازە قبووڵ دەکات. ئەم هاوئاهەنگییە بەربەست لەبەردەم فاشیزمی جوانیناسی و هاوکات پۆلیسێتیی ڕەخنەدا دروست دەکات. لەم شوێنەدا، شیعر بزوێنەری هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و فیکرییە و دەرگای نوێ بەڕووی جیهانی مەجازدا دەکاتەوە. ئێمە پێمان وایە ئەمە ئەو دۆخە تەندروستەیە، کە ئەدەبی کوردی پێویستی پێیەتی بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی مێژوویی. جگە لەوەش شاعیر پێویستی بە ڕەخنەگری کولتوورییە وەک ئاوێنەیەک، بۆ ئەوەی ناھۆشیارانە نەبێتە پاشکۆی نەسەقە کۆنەکانی باوکسالاری و خێڵەکی و … تاد. ڕەخنەی کولتوورییش پێویستی بە بازدان و یاخیبوونەکانی شاعیرە، چونکە ئەگەر ئەو سەرپێچییە زمانەوانییانە نەبن، تیۆرییەکان وشک دەبن و خوێنی نوێ ناچێتە ناو دەمارەکانی فیکرەوە. دەشێت بشڵێین جوانیی ڕاستەقینەی ئەدەب لە ناو ئەم گرژییە ئەبەدییەدایە، پەتێکە لە نێوان دوو جەمسەردا ڕاکێشراوە، ئەگەر شاعیر بەتەنیا پەتەکە بە لای خۆیدا ڕابکێشێت، شیعر لە بۆشایییەکی بێباکدا ون دەبێت و ئەگەر ڕەخنەگر پەتەکە بە لای خۆیدا ڕابکێشێت، پەتەکە دەپچڕێت و شیعر دەخنکێت، پاراستنی ئەم دیالێکتیکە، تاکە زامنی مانەوەی ئەدەبێکی زیندوو و کۆمەڵگایەکی هۆشیارە.

لە دوادواییدا دەڵێین، کایەی ئەدەبی هاوچەرخ ناتوانێت بە دابڕانی ڕەهای نێوان فۆڕم و ناوەڕۆک، یان جوانیناسی و بەرپرسیارێتیی مێژوویی بەردەوام بێت. دادگاییکردنی مەجاز بە پێوەرە وشکەکانی واقیع، خنکاندنی خەیاڵ و پەکخستنی پۆتانسێلی داهێنانی لێ دەکەوێتەوە؛ هاوکات ڕەهاکردنی بێباکانەی ئیستاتیکاش زمان بەرەو فاشیزمێکی نوێ و شاردنەوەی نەسەقە سەرکوتکەرەکان دەبات. چارەسەری زانستی و فیکری لە پێکەوەبەستنی ئەم دوو ئەرکەدایە لەڕێگەی چەمکی ‘ئیستاتیکای هۆشیارەوە’؛ پانتایییەک کە لە میانەیدا شاعیر سنوورەکانی زمان بۆ بەدەستهێنانی باڵاترین ئاستی ئازادی دەبەزێنێت، ڕەخنەگریش وەک ئاوێنەیەک بۆ ڕۆشنگەری پاسەوانی کەرامەتی مرۆڤ دەکات. ڕزگاربوونی ئەدەبی کوردی لە بەشێک لە چەقبەستوویی ئێستای، گرێدراوی قبووڵکردنی ئەم گرژییە بەردەوام و هاوسەنگەیە.

سەرچاوەکان:

١-حسێن، جەبار ئەحمەد (٢٠٠٨). ئیستاتیکای دەقی شیعریی کوردی- کوردستانی عێراق ‘١٩٥٠-١٩٧٠’. چاپی یەکەم. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی.

٢- ئەلغەزامی، عەبدوڵڵا (٢٠٢٥). ڕەخنەی کولتووری خوێندنەوەیەک بۆ نەسەقە کولتوورییە عەرەبییەکان. د. محەمە تاتانی. چاپی یەکەم. ناوەندی ڕۆمان. سلێمانی.

٣- ئەسوەد، د. نەوزاد ئەحمەد(٢٠٢٥). ڕەخنەی ڕۆشنبیری تیۆری و زاراوە. چاپی یەکەم. چاپخانەی کارۆ. سلێمانی.

٤- بەرزنجی و بەرزنجی، عەبدوڵڵا تاهیر و عەلی تاهیر (٢٠٢٤). کلیلدان فەرهەنگی ئەدەب و ڕەخنە. چاپی یەکەم. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی.

٥- محەمەد، ئەنوەر قادر (٢٠٢٣). دەربارەی شیعری گۆران. چاپی یەکەم. چاپخانەی سەردەم. سلێمانی..

The post دیالێکتیکی ئیستاتیکا و ڕەخنەی کولتووری appeared first on ژنەفتن.

مرۆڤی دابەشبوو
لە کایەی فەلسەفەی هاوچەرخدا، پرسی تێگەیشتن چیتر بابەتێکی پەراوێزی یان تەنها ئامرازێکی سەرەکیی ناسین نییە؛ تێگەیشتن، بەر لەوەی مێتۆدێکی مەعریفی بێت، شێوازێكی ئۆنتۆلۆژیانەی (بوونناسانەی) مرۆڤە لە جیهاندا؛ لە ڕوانگەی فینۆمینۆلۆژیای مارتن هایدیگەرەوە، مرۆڤ “بینەرێکی نامۆ” نییە کە بێلایەنانە لە بوون بڕوانێت، بەڵكە بوونەوەرێکە کە تێگەیشتن پێکهاتەی بنەڕەتیی بوونی پێک دەهێنێت؛ هەرگیز تێگەیشتن نابێتە خەسڵەتێکی دەرەکیی مرۆڤ، چونکە لە جەوهەری خۆیدا پڕۆسەیەکی بەردەوامی تێگەیشتن و ماناڕێژی و خۆشیکردنەوەیە لە گشتێتی ئەو واقیعەی تێیدا ئامادەیە.

کەواتە مرۆڤ پێش هەموو شتێ مانا درووست دەکات؛ بەمجۆرە، جیهان تەنها کاتێک دەبێتە جیهانێکی مرۆیی کە دەبێتە تۆڕێک لە واتاکان و هێماکان؛ زمان، ئەدەب، هونەر، ئایین، سیاسەت، و تەنانەت وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەش، هەموویان هەوڵی بەردەوامن بۆ بەرهەمهێنان و دووبارە لێکدانەوەی مانا مرۆیییەكان! هەرگیز مانا شتێکی جێگیر نییە، بەڵكە پڕۆسەیەکە لەگەڵ هەر ئەزموون و ئەزموونگەرییەکدا، مرۆڤێكی جیاواز دەخاتەوە؛ بەمجۆرە مرۆڤ تەنها بە شتەکان ناژی، بەڵكە بەو واتایانەش دەژی کە بە شتەكانی دەبەخشێت؛ لێرەوە کاتێک مرۆڤ توانای بەرهەمهێنانی مانا لەدەست دەدات، توانای تێگەیشتن لە مرۆڤ، مرۆڤایەتی و جیهانی دەوروبەریش لەدەست دەدات.

مارتن هایدیگەر فەیلەسوف و بیرمەندی ئەڵمانی لە کتێبی ناوداری خۆیدا (بوون و کات)- د. محەمەد كەمال لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی چاپ و بڵاوی كردۆتەوە، ئەو تێزە دەخاتە ڕوو کە تێگەیشتن، جووڵەی “دەرکەوتن” یان “ئاشکرابوون”ی بوون بەرجەستە دەكات! شتەکانی نێو جیهان بەهۆی ڕۆتین و بەکارهێنانی ڕۆژانەوە داپۆشراون و لەبەرچاو ونن، تێگەیشتن دێت بۆ ئەوەی ئەم پەردەیە لا بدات و ڕێگا بدات شتەکان بە ڕاستی خۆیان دەربخەن… دەكرێ ئەو دەرکەوتنە تەرجەمەی “دیمەن” و “وێنە” بكەین؛ بەو مانایەی كە دیمەن نەک وەک ئاڕاستەکردنی واقیع، بەڵكە وەک مەیدانێک دەبینرێت کە تێیدا گرژییەکی بەردەوام لە نێوان تۆڕی ماناکان و کرانەوەی جیاوازیدا هەیە؛ بە مانایەكی دیكە، لەنێوان دیمەن- ئامادە بۆ ئاڕاستەکردن، کە بەشێک لە نادیارێتی دەپارێزێت و وێنە- ئامادە بۆ جیاوازی کە دەركەوتنی تایبەتی هەیە.

بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم تێگەیشتنە، کاتێک تەماشای دیمەنی کۆڵانێکی کۆن، چۆڵ و بێدەنگ دەكەین، لە بەردەم پاشماوەی ئاراستەكردنی مێژوویییەک وەستاوین؛ بەڵام لێرەدا تێگەیشتن، کۆکردنەوەی زانیاریی ئاسەوارناسی یان مێژوویی نییە، بەڵكە تێگەیشتن ئاراستەیەكی بوونناسی وەردەگرێ! ئەو دیمەنە چۆڵە، لای واڵتەر بنیامین، وێنەیەکی دیالەکتیکییە؛ شوێنێکە کە تێیدا «ڕابردوو» و «ئێستا» لە چرکەساتی بەریەککەوتندا دەبنە یەک کات و خەرمانە! بێدەنگیی کۆڵانەکە، جۆرێکە لە وەستانی مێژوو (مێژووی فەرمی)، کە ڕێگا بە بینەر دەدات لە مێژوویەکی هێڵی ڕزگاری بێت و بچێتە ناو کاتی ئێستا! لەو ساتەوەختەدا، دەركەوتنی وێنە، بە هەموو سه‌رسوڕمان و خەرمانەی خۆیەوە، تایبەتمەندی، جیاوازی و ڕاستیی کات و دەسەڵاتی مرۆڤ بۆ بینەر ئاشکرا دەكات؛ جیهانێکی فرەوان دەکاتەوە کە تێیدا بینەر تەنیا تەماشاکەر نییە، بەڵكە شاهیدی هەڵوەشاندنەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی مانا مێژوویییەکانی دیمەنە یان ئاراستەكردنە لەڕێگای وێنەی جیاواز و تایبەتەوە، ئەگەرچی هەمیشە دیمەن بەشێک لە نادیارێتییەکەی خۆی دەپارێزێت، بەڵام وێنە مانای جیاوازی و تایبەتی خۆی وەک دواین هێڵی بەرگری دەگەیەنێت.

كەواتە ڕابردوو لە ڕێگای کۆکردنەوەی داتای مێژوویییەوە نادۆزرێتەوە، بەڵكە لە چرکەساتێکی چاوەڕواننەکراودا وەک “وێنەیەک” دەدرەوشێتەوە کە تێیدا جیاوازیی نێوان ڕابردوو و ئێستا دەنوێنن؛ دیمەنی کۆڵانە بێدەنگەکە مێژووی هێڵی ڕادەگرێت و دەرگای پچڕانێکی کاتی دەکاتەوە کە تێیدا وێنە دەسەڵاتی خۆی بەسەر کاتدا دەبینێتەوە؛ ئەگەرچی شوێنە چۆڵەکان باشترین شوێنن بۆ دەرکەوتنی ئاراستەكردنی ڕاستی. بەو مانایە کۆڵانە چۆڵەکە گرژی نێوان “نادیارێتی” و “ئاشکرابوون” دیاری دەكەن، کۆڵانە چۆڵەکە جەوهەری تێگەیشتنی بوونناسییە کە ناکرێت لە هاوکێشەیەکی جێگیردا کورت بکرێتەوە… پرسیارە جەوهەرییەکەی ئەمڕۆ ئەوەیە: چەمكی مرۆڤبوون دەكەوێتە كوێی ئەو كۆڵانە چۆڵەوە؟ لەم نێوەندەدا مرۆڤ چی لێ دێت کاتێک خودی دیمەنەكان، ئامێرەکان “مرۆییانە” بیر دەکەنەوە؟!

وەک دەزانین، واڵتەر بنیامین لە قسەكردن لەو بارەوە پێیوابوو کاتێک تەکنەلۆژیا وێنە و هونەر کۆپی دەکاتەوە، ئیتر مرۆڤ لە پەیوەندییە حسی و مێژوویییەکەی لەگەڵ دیمەن یان واقیع دادەبڕێت و لەبەردەم شاشەکان و ئامێرەکاندا دەبێتە وەرگرێکی پاسیڤ (بێدەسەڵات) کە تەنها سەیری لێشاوی دیمەنەكان دەکات؛ بە مانایەكی دیكە مرۆڤی ئەمڕۆ لە دیمەنی

واقیعەكاندا ناتوانێ تایبەتمەندیی خۆی بنوێنێ، تەنها تەماشاكەرێكی بێدەسەڵاتە… لێرەدا مەترسییە گەورەکە ئەوەیە کاتێک تەکنەلۆژیا وێنەی مرۆڤ لە جەوهەرەکەی دادەماڵێت، کاڵا و تەکنەلۆژیا خۆیان دەبنە خاوەن سیفەتی مرۆیی، مرۆڤبوون لە بوونەوەرێكەوە كە تێگەیشتن پێکهاتەی بنەڕەتیی بوونی پێک دەهێنێت، دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی فاشیزمی تەکنەلۆژیا و مرۆڤی بێدەسەڵات چێژ لە لەناوچوونی خۆی لە کۆڵانە چۆڵەکان دەبینێت، تەنها لەبەر ئەوەی بە شێوازێکی تەکنەلۆژیی جوان نیشان دەدرێت. مرۆڤ وەك تێگەیشتن، وەك بكەری مەعریفی چی لێدێت؟

لێرەدا مرۆڤ لەژێر هەڕەشەی فاشیزمی تەکنەلۆژیاوە چیتر “بکەر” یان داهێنەری جیهان نییە، بەڵكە گۆڕاوە بۆ جێگرەوەیەکی ئامێری و ناوەندێكی پاسیڤ (ناچالاک) بۆ گواستنەوەی کۆدە ژمارەیی و زانیارییەکان لەناو تۆڕە گەورەکاندا؛ ئەو دۆخە گوزارشت لە مەرگی بکەری مەعریفی دەكات؛ مرۆڤ کە پێشتر لە ڕێگای “تێڕامان” و “ئەزموونی زیندووەوە” جیهانی بەرهەم دەهێنا، ئەمڕۆ چیتر خاوەنی بیرکردنەوە و سۆزی سەربەخۆی خۆی نییە؛ بەڵكە تەکنەلۆژیا چووەتە ناو قووڵاییی مێشک و دەروونییەوە و گۆڕیویەتی بۆ تەنیا بۆرییەک یان تێپەڕگەیەک کە داتا و زانیارییەکانی پێدا تێپەڕ دەبێت. بەو مانایەش تەکنەلۆژیا تەنیا ئامرازێکی دەرەکی نییە لە دەستماندا بێت، بەڵكە هاتووەتە ناو قووڵاییی ژیانی تایبەتی کات، بیرکردنەوە، و سۆزەوە و ناوەوەی مرۆڤی لە جیاوازی و تێگەیشتن، لەو تایبەتمەندییە ڕۆحی و سەربەخۆییەی کە هەیبوو بەتاڵ کردووەتەوە؛ ئەمڕۆ كاری مرۆڤ ئەوەیە كە داتا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوازێتەوە، بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە! لێرەوە ئێمە ڕۆژانە تەنها كلیک دەكەین، تەنها پۆست، نامە، و زانیاری دەبینین و دەیاننێرینەوە (شێر و ڵایک دەکەین)، بەبێ ئەوەی کاتمان هەبێت قووڵ ببینەوە یان شتێکی نوێ لە تێگەیشتن دابهێنین.

ئیتر کاتێک تەكنەلۆژیا دەتوانێت خێراتر و بەرفرەوانتر بیر بکاتەوە، باشتر وێنە بکێشێت، و تەنانەت ڕوخسار و سۆزی مرۆڤیش کۆپی بکاتەوە، ئێمە دەچینە ناو قۆناغی “سیمۆلاکرا- کۆپییەک کە ئەسڵەکەی نەماوە یان هەر نەبووە”ی تەواوەتییەوە؛ دەچینە ئەو شوێنەی کە کۆپییەکە (وێنە دەستکردەکە) پێش واقیع دەکەوێت و وێنەی واقیعی هەڵدەلووشێ؛ کاتێک سۆز و ڕوخسار (کە دوا پێگەی پیرۆزی خەرمانە و ڕەسەنایەتی مرۆڤ بوون) دەبنە داتای شیاوی کۆپیکردن، ئیتر نەک هەر “مرۆڤبوون” مانا بوونناسییەکەی لەدەست دەدات، بەڵكە خودی “واقیع”یش دەگۆڕێت بۆ “هایپەر-واقیع”؛ لێرەدا نە واقیع هەیە نە مرۆڤ؛ لێرەدا واقیع و مرۆڤبوون بەیەکەوە ناچنە ناو نەبوونەوە، بەڵكە لە ناو زۆربوونی بێمانای کۆپییەکاندا، بەیەکەوە دەمرن! هەر بەو مانایەش لای (ژان بۆدریار)، مرۆڤبوون لەم سەردەمەدا، یان بە مانایەكی دیكە مەرگی مرۆڤ لە “هایپەر-واقیعدا”، وەك جۆرێک لە “شۆکی مەعریفی” دەبینرێت؛ چونكە ئەو پێیوایە مرۆڤ بووەتە زیندانیی ئەو وێنە ساختەیەی کە خۆی بۆ خۆی درووستی کردووە، و هیچ ڕاستییەكی لەپشتەوە نییە؛ لەو حاڵەتەدا مرۆڤ چیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ “سروشتی ڕەسەنی خۆی”، بۆ وێنەی تایبەت و جیاوازیی خۆی، چونکە تەکنەلۆژیا بە تەواوی پێناسەی سروشت و ڕەسەنایەتیشی گۆڕیوە!

بەمجۆرە مرۆڤی کۆنترۆڵکراو لە “تاک”ەوە بۆ “دابەشبوو” گۆڕدراوە.

چیتر مرۆڤ ناسنامەیەکی جێگیری نییە، بەڵكە بریتییە لە کۆمەڵێک کۆد، داتا، کارتی بانکی، و ژمارەی دیجیتاڵی لەناو سیستمدا. ئەو گۆڕانكارییانە، (ژیل دۆلۆز) بە مەرگێکی نائومێدانە وەسفی دەكات، یان بە گواستنەوە بۆ سەردەمی “پۆست-هیومانیزم” (پاش-مرۆڤگەرایی) ناوی دەبات؛ بەمجۆرە تەکنەلۆژیا مرۆڤ ناچار دەکات کە سنوورە ئەندامی و بایۆلۆژییەکانی خۆی تێپەڕێنێت! چیتر مرۆڤبوون لە جیاکردنەوەی خۆمان لە ئامێردا کورت نابێتەوە، بەڵكە لەوەدا چڕ دەبێتەوە کە چۆن دەتوانین وەک “ئامێری ئارەزوومەند” لەگەڵ تەکنەلۆژیادا تێکەڵ بین، بەبێ ئەوەی ببینە کۆیلەی دەسەڵاتی سیستمی سەرمایەداری؟! هەڵبەتە ئەمڕۆ جەوهەری جیاوازیی مرۆڤبوون لەو خاڵەدا چڕ بۆتەوە.

بەڵام ژیل دۆلۆز دەیەوێ بڵێ چیتر مرۆڤبوون چەمکێکی جێگیر و جەوهەری نییە، بەڵكە «پرۆسەیەکی بەردەوامی بوون و گۆڕانە»؛ چونكە لەناو فیکری تەکنەلۆژیدا، پێوەرە کۆنەکانی وەک تێگەیشتن، خەرمانە، “عەقڵی لۆژیکی” یان “توانای داهێنانی حیسابی” چیتر ناسنامەی مرۆڤ دیاری ناکەن (چونکە ئامێریش ئەوانەی لە ئاستێکی باڵاتردا هەیە)؛ لێرەدا، ئەوەی لە جەوهەردا مرۆڤبوون لای دۆلۆز دیاری دەكات، ئەوەیە كە مرۆڤبوون دەچێتە ناو کایەی «نا-میکانیکی بوون»ەوە؛ واتە کایەی «هەستپێکراوەکان»: هەڵەکردن، حەپەسان، سەرسامبوون و ئازار چەشتن.

لێرەدا دۆلۆز جیاوازی لە نێوان “سۆز” (کە دەکرێت وەک داتا کۆد بکرێتەوە) و “هەستپێکراوەکان” كە نا-میکانیکی بوونی هەڵگرتووە، دەكات؛ پێیوایە هەستپێکراوەكان بریتین لە توانای جەستە بۆ کار تێکردن و کار لێکردن (تەڕبوون بە باران، ژان و ئازاری کتوپڕ، حەپەسان لەبەردەم نەزانراودا). نا-میکانیکی بوونن و جیاوازە لەوەی کە دەکرێت سۆز وەک داتا کۆد بکرێتەوە! واتە ئەگەرچی ئامێر مێشکی هەیە (پرۆسێسەر)، بەڵام جەستەی نییە! هەڵبەتە ڕاستیی مەعریفیی تێکستەکە لەوەدایە کە دەڵێت: ڕاستی لە ناو مێشکی حیسابکاردا نییە، بەڵكە لە ناو پێستی تەڕبوو و جەستەی ئازارچەشتوودایە!

نا-میکانیکی بوون تەنها لادانی لۆژیکی و دەروونی نین، تەنها کەمکوڕی نین، بەڵكە هێزی بەرگریی بوونناسیی مرۆڤن لە بەرامبەر گشتگیریی ئامێردا؛ ڕاستە ئامێر دەتوانێت بە وردترین کۆد وێنەی باران بکێشێت، بەڵام توانای ئەزموونکردنی “تەڕبوونی بارانەکە”ی نییە، چونکە ئامێر خاوەنی جەستەیەکی زیندوو نییە تاوەکوو بەر لێشاوی بوون بکەوێت! مرۆڤبوون گەڕانی مرۆڤە بەدوای مانادا، بەڵام لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا، ئەم گەڕانە گۆڕاوە بۆ «دوا خاڵی بەرگریی مۆدێرن»؛ جۆرێک لە خەباتی ڕۆحی بۆ پاراستنی “هەستپێکراوەکان” ئەو بەشە بچووک، تەمومژاوی و سێبەرەی ناوەوەی مرۆڤ کە هێشتا ئەلگۆریتمەکان نەیانخستۆتە ناو کۆدی سیفر و یەک.

بەمجۆرە مرۆڤ “جەوهەرێک”ی نەگۆڕ نییە کە کانت یان دیکارت پێناسەیان کردبێت (بۆ نموونە: مرۆڤ ئاژەڵێکی عاقڵە)؛ بەڵكە مرۆڤبوون هەمیشە لە ناو پرۆسەی گۆڕان و پێکهاتندایە! بەو مانایەش کاتێک تەکنەلۆژیا دەست بەسەر عەقڵدا دەگرێت، مرۆڤ ناچار دەبێت “ببێتە شتێکی تر، ئەو گۆڕانە بەرەو کایەی “نا-میکانیکی بوون”، ڕزگارکردنی مرۆڤە لەو پێناسە دۆگمایانەی کە ئامێر بە ئاسانی دەتوانێت کۆپییان بکاتەوە، دەكات.

تەکنەلۆژیا لەسەر بنەمای پێشبینیکردن و نەزم کار دەکات؛ بەڵام هەڵەی مرۆڤ، ئازا، حەپەسانی و… گەڕانە بێهودەکەی مرۆڤ بەدوای مانادا، تەواوی سیستەمە ئەلگۆریتمەیەکە تێک دەدات! نەك لەبەر ئەوەی مانا حەقیقەتێكی دۆزراوەیە،  بەڵكە لەبەر ئەوەی مانا چیتر حەقیقەتێکی دۆزراوە نییە، بەڵكە مانا هێڵی هەڵاتن و دەربازبوونە. مانا دوا سەنگەرە کە مرۆڤ بتوانێ لە داتایەکی ڕوون و شیاوی خوێندنەوە خۆی دەرباز بكات.

هەولێر 7/7/2026

The post مرۆڤی دابەشبوو appeared first on ژنەفتن.

خوا لە ئەدەبدا
جۆن لێنن[1] لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا بە ناوونیشانی ‘خوا’ – لە ساڵی ١٩٧٠ تۆمار کراوە – لە کاتی ژەنینی پیانۆ سیحراوییە سپیەکەیدا وا دەست بە گۆرانییەکە دەکات: خوا ئەو تێگەیەیە (concept) ئازارەکانمانی پێ دەپێوین. داخۆ دەبێ خوا چ تێگەیەک بێت؟ لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەو پرسیارە لە پەیوەندیدا بە ئەدەب بدەینەوە. ئێمە لێرەدا تەنیا جەخت لەوە ناکەینەوەیە تێما ئاینییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەدەبدا ڕەنگیان داوەتەوە بەڵکوو ئەوە دەخەینەڕوو شێوازی بیرکردنەوەمان، خوێندنەوە و نووسینمان لەبارەی ئەدەب بەشێوەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەریی بیرۆکە ئاینییەکاندایە، بەتایبەتی ئاینی جوو و مەسیحییەت. بە واتایەکی تر، تێگەی خوا ئەوەندەی پەیوەندی بە ڕەخنەی ئەدەبییەوە هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە سروشتی ئەدەبەوە نییە. با سێ نموونەی کورت بهێنینەوە؛ پێرسی بیش شێڵڵی (١٧٩٢-١٨٢٢)، بەنێوبانگترین شاعیری بێ باوەڕ لە مێژووی ئەدەبی ئینگلیزیدا، لە شوینێکدا دەڵێت: “شیعر وێنە هەرە ڕاستەقینەکەی ژیانە کە لە شێوەی حەقیقەتێکی نەمردا خۆی بەیان دەکات.” دەستەواژەی “حەقیقەتی نەمر” دەستەواژەیەکی زۆر ئایندارانەیە، کەواتە لێرەدا شێڵڵی زۆر ئایندارانە بیری کردۆتەوە. هەروەها، ماتیو ئارنۆڵد (١٨٢٢-١٨٨٨) لە پێشەکیی کتێبی شیعرەکاندا (١٨٥٣) لەبارەی شکسپیرەوە دەڵێت: “ناوی شکسپیر مەزنترین ناوی شیعرییە و پێویستە هەمیشە ئەو ناوە بە پیرۆز سەیر بکەین.” دەبینین لێرەشدا ئارنۆڵد بە بەکارهێنانی وشەی “پیرۆز” ئایندارانە بیری کردۆتەوە. کۆتا نموونەمان وتارەکەی تی. ئێس. ئێڵیەتە (١٨٨٨-١٩٦٥) بە ناوونیشانی ‘نەریت و بەهرەی تاک’ (١٩١٩). لەوێدا ئێڵیەت دەڵێت: “بەرەوپێشچوونی هەر هونەرمەندێک پەیوەستە بە خۆ کردنە قوربانی و هەڵتەکانی بەردەوامی کەسایەتیییەکەی.” بە پەنابردنە بەر دەستەواژەی “خۆ کردنە قوربانی،” ئێڵیەت ئایندارانە خۆی دەنوێنێت.

لێرەدا ئێمە بۆ باسکردن لەمەڕ پرسی خوا و پەیوەندی بە ئەدەبەوە شەش فەرمان دەخەینەڕوو، کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە گوتاری ئاینەوە نزیکە. دەشمانەوێ ئەوە بۆ خوێنەر ڕوون بکەینەوە ئەو فەرمانانە لەسەر بەرد نەنووسراون[2]. هەروەها ئەو فەرمانانە بۆ دەرکردنی چەند یاسا و ڕێسایەکی ئاینی نییە خەڵک پێیەوە پابەند بن. هەرچەندە ئێمە بە بەکارهێنانی وشەی فەرمان سوودمان لە گوتاری ئاینی وەرگرتووە، ئێمە رێگە بە خۆمان نادەین لەبارەی بوون و نەبوونی خواوە هیچ شتێک ڕابگەیەنین. ئامانجی سەرەکیی ئێمە ورووژاندنی پرسیار و وتووێژی زیاترە نەوەک کۆتاییهێنان پێیان.

فەرمانی یەکەم: خوای بەمرۆڤکراو (anthropomorphism)

بەمرۆڤکردن (anthropomorphism) – لە وشەی یۆنانی morphe (شێوە) و Anthropos (مرۆڤ) پێکدێت – زاراوەیەکی ڕەوانبێژییانەیە بۆ شتێک بەکار دێت مرۆڤ نەبێ و خاسیەت و شێوەی مرۆڤی پێ بدرێت. بەشێوەیەکی ڕوونتر – هەروەک نیچە و فڕۆید باسیان کردووە – دەکرێ بڵێین خوا دەرهاویشتەی خۆپەرستی (ego) مرۆڤە بەرانبەر بە گەردوون. هەروەها جێگەی سەرسوڕمان نییە گەر بڵێین ئەو خۆپەرست یان “من”ە زۆربەی جار نێرە. لەم ڕەوتگەیەوەیە (context) فڕۆید دەڵێت خوا (بەتایبەتی خوای مەسیحییەت و جوو) خوایەکی باوک-شێوەیە. فڕۆید ئەوە دەخاتەڕوو کە خوا “جێگرەوەی باوکە، یان ڕاستتر بڵێین باوکێكی باڵایە. خوا کۆپی ئەو باوکەیە لە منداڵی بینیومانە.” خوا هێمای دەسەڵاتە، پێشڕەوێکی مەزنە و باوکی گەورەمانە، ئەو باوکەی هەندێک جار تووڕە (هەروەک خوای پەیمانی کۆن) و هەندێک جار خۆشەویستە (هەروەک خوای پەیمانی نوێ). تەواوی سیستەمی نەریتی مەسیحیەت دەهەژێت گەر تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش بیر لە گریمانەی مێبوونی خوای مەسیحیەت بکەینەوە. “خوای مێینە تەنیا بۆ گاڵتە پیاوی شۆفێری دروست کرد،” ڕەنگە زۆربەمان بە خوێندنەوەی ئەو بەرچەسپی ئۆتۆمبێلە پێبکەنین چونکە لێرەدا خوا نێر نییە بەڵکوو مێیە. هەرچۆنێک بێت، ناتوانین لە خوا تێبگەین بەبێ تێگەیشتن لە زاراوەی بەمرۆڤکردن.

فەرمانی دووەم: خوا مردووە

ئەم بۆچوونە زیاتر دەدرێتە پاڵ فەلسەفەی نیچە، بەڵام دەکرێ بەشێوەیەکی گشتی لەم بۆچوونە تێبگەین لە پەیوەند بە کاریگەریی کولتووری ئەوروپی لەسەر خوێندنی زانستی ئینجیل (بەتایبەتی لە ئەڵمانیا) و دۆزینەوە بەبەردبووەکان (بەگشتی لە ئەڵمانیا و بەریتانیا) و ئەو پێشکەوتنە دواییانەی لە تیۆریی پەرەسەندن لە سەدەی نۆزدەدا بەدەست هاتن. لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدە بەدواوە ئەوە ڕوون بووەوە – لانیکەم بۆ بەشێکی زۆری ڕۆشنبیرانی ئەوروپایی – ئینجیل زۆر لایەنگیرانە نووسراوە و ناکرێ چیتر وەک کتێبێک کە چەند حەقیقەتێکی مێژوویی لەخۆ گرتووە سەیر بکرێت. لێکۆڵینەوە لە بەبەردبووەکان ئەوەی سەلماند کە مەحاڵە هەروەک ئەوەی ئینجیل ئاماژەی پێ دەکات تەمەنی زەوی چەند هەزار ساڵێک بێت. چاڕڵس داروین لە کێبە بەنێوبانگەکەیدا ڕەچەڵەکی چەشنان (١٨٥٩) بەشێوەیەکی زۆر قایلکەرتری ئەزموونییانە و مێژوویییانە گەشەسەندنی مرۆڤی خستەڕوو، بەمەش خوای لە هاوکێشەکە کردە دەرەوە. شاعیران و ڕۆماننووسان ناچاربوون دان بە “ونبوونی خوا” دابنێت، هەروەک ڕەخنەگری ئەدەبی ئەمریکایی جەی. هیڵز میلەر (١٩٢٨-٢٠٢١) لە کتێبێکی بە هەمان ناوونیشان (ونبوونی خوا) ئاماژەی پێ دەکات. ئەوە هەمان ئەو هەستی ونبوونەیە وا لە ماتیو ئارنۆڵد دەکات لە شیعری ‘کەناری دۆوڤەر’دا (١٨٥١) باس لە پاشەکشەی دەریای باوەڕ بکات:

دەریای باوەڕ

ڕۆژانێک هەموو کەنارەکانی زەوی لە ئامێز گرتبوو

وەک کەمەربەندێکی زێڕین بە دەوری جیهاندا پێچرابێت

بەڵام ئێستا

تەنیا گوێم لە هاواری تۆقێنەر و بێ بڕانەوەیە

هەناسەکانی دەکشێنێتەوە

بۆ بای شەوانە لە کەنارە خەمگینەکان و

زیخەڵانی زەویدا

بەگوێرەی ئەم شیعرە بێت کولتووری ئەوروپایی بەشێوەیەکی گشی بە سێکیولار کراوە.

بێگومان شتەکان لەوەی باسمان کرد ئاڵۆزترن. تەنانەت گەر بۆ نموونە دان بەوەشدا بنێیت خوا مردووە ئەوا دەبێ لەڕووی زاراوەی بەمرۆڤکردنەوە (anthropomorphic) بیری لێ بکەینەوە و وای دابنێین خوا سەردەمانێک هەبووە نەوەک ئەوەی هەر نەبووبێت. بیرۆکەی مردنی خوا وەک بیرۆکەی مردنی نووسەر تێگەیشتن لێی سەختە. هەروەک ڤیرجینیا وڵف (١٨٨٢-١٩٤١) لە شوێنێکدا دەڵێت: “کوشتنی تارمایییەک لە کوشتنی کەتوارێک (reality) سەختترە.”

فەرمانی سێیەم: دانپێدانان بەوەی خوا بەمرۆڤکراوە یان مردووە واتای ڕزگاربوون لێی ناگەیەنێت

ڕۆڵان بارت (١٩١٥-١٩٨٠) زۆر بەڕوونی ئەوە دەخاتەڕوو بیرۆکەی خوا بەشێوەیەکی تەواو پەیوەندی بە حەقیقەت، هەبوون، سرووش و مانا بە واتا گشتییەکەی هەیە. هەربۆیە هەرکاتێک پرسەکانی حەقیقەت و مانا لە دەقێکی ئەدەبی بووروژێندرێن ئەوا پرسی خواش دێتە کایەوە. بارت باوەڕی وایە بیرۆکەی نووسەر پێکەوەبەندە لەگەڵ بیرۆکەی خوا.[3] هەروەها، بارت تیۆری و ڕەخنەیەکی ئەدەبی وا پێشنیاز دەکات کە چیتر ئاینی نەبێت، هەروەک ڕایدەگەیەنێت:

بۆ دۆزینەوەی مانایەکی شاراوەی دەقێک پێویستە مەودای نووسین بە قووڵی و فراوانی سەیری بکەین نەک لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە. نووسینی بەردەوام مانا دروست دەکات بەڵام ئەم مانایانە هەمیشەیی نابن. رێک بەهەمان شێوە ئەدەب (یان باشترە بڵێین نووسین) بە ڕەتکردنەوە ئەوەی خۆی بداتە پاڵ مانایەکی ‘نهێنی’ و ڕەهای دەق (هەروەها جیهانیش) خۆی لە حەقیقەتی ڕەها ڕزگار دەکات، ڕەنگە ئەمەش وەک چالاکییەکی دژە ئاین لێک بدرێتەوە. من ئەوە بە چالاکییەکی زۆر شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە دەبینم چونکە مانای ڕەها ڕەت دەکاتەوە و لە کۆتاییشیدا دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی خوا و گەوهەرەکانی کە بریتین لە هۆ، زانست و یاسا.

پەیوەندیی قووڵی نێوان ‘خوا’ و ‘مانا’ ناڕاستەوخۆ لە ئینجیلدا باس کراوە. ئینجیلی یوحەنا وا دەست پێ دەکات: “لە سەرەتادا وشە هەبوو، وشەکە لەلای خوا بوو، وشەکە خوا بوو.” لە زمانی یۆنانی کۆندا بە وشە دەگوترێت ‘logos’ کە هەر تەنیا بە واتای وشە نایەت بەڵکوو واتای ‘هۆش’ و ‘مانا’ش دەگەیەنێت. لەم ڕەوتگەیەوەیە ئێمە پێویستە بگەڕێینەوە سەر ئەو بیرۆکەیەی ژاک دێریدا (١٩٣٠-٢٠٠٤) پێی دەگووت  logocentrism(ئاوەزتەوەری)، بە واتایەکی تر تەواوی سیستەمی بیرکردنەوە، کولتووری، و فەلسەفی ئەوروپا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ لەڕێی مانای جێگیر و گەوهەری بەڕێوە دەبرێت، یان ئەوەی دێریدا پێی دەگووت مەدلوولی باڵا (بۆ نموونە؛ خوا). گەر لە ڕوانگەیەکی ئەدەبییە باسی ئەو مژارە بکەین دەتوانین بڵێین گەورەترین ئارەزووی ئێمە لە خوێندنەوەی شیعرێک یان ڕۆمانێکدا ئەوەیە بزانین ماناکەی چییە. زانینی مانای دەقێک هاوواتایە لەگەڵ زانینی مەبەستی نووسەرەکە (لێرەدا دەبێ بە جێگرەوەی خوا) لە نووسینی دەقەکەدا. بێگومان بەشێکی بەرچاوی نووسین و ڕەخنەگرتن پەیوەندی بەم چالاکی ئاینییەوە هەیە. ئەوە هەمان ئەو شتەیە بارت دەیویست پێمان بڵێت کە ئەم چالاکییانە ڕەگیان لە ئاینەوە داکوتاوە چونکە وێڵی ناوەندێکی تاکڕەهەند، جێگیر و دەسەڵاتخوازن.

لێکدانەوەکانی بارت زۆر سەرنجڕاکێشن – بۆ نموونە لە پێکەوەبەستنی ئەدەب یان نووسین بە چالاکییەکی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە – بەڵام لە هەمان کاتیشدا بە جۆرێک لە جۆرەکان کێشەدارن. بێگومان بارت لە پێکەوەبەستنی ئەدەب بە شۆڕش، ئەناڕکی[4]، یاخیبوون و ئازادیخوازی ڕاستە بەڵام بابەتەکە لە لێکدانەوەکانی ئەو ئاڵۆزترە. زاراوە داڕشتنی بارت بە جۆرێک لە جۆرەکان هاوپەیوەندە بەوەی ڕەتی دەکاتەوە و نکۆڵی لێ دەکات. وەک ئەوەی بڵێین بیرکردنەوەی بێ باوەڕێک لەگەڵ باوەڕدارێک دەگونجێت لە ڕێگەی ئاماژەی ڕەتکردنەوە (بۆ نموونە؛ ناتوانی بڵێی خوا بوونی نییە بەبێ ئەوەی زانیارییەکی پێشوەختەت لەبارەی گەردوون نەبێت)، کەواتە بیرۆکەی “چالاکی دژە ئاین” بەستراوەتەوە بە تێگەیشتن لەو ئاینەی ڕەتی دەکەیەوە. بە هەمان شێوە، بەکار‌هێنانی وشەی “ڕاستەقینە” (شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە) لەلایەن بارتەوە بیرۆکەی “هۆ، زانست و یاسا” پشتڕاست دەکاتەوە لە هەمان ئەو کاتەیدا کە ڕەتی دەکاتەوە. ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت ئێمە لێکدانەوە و بیرکردنەوەکانی بارتمان بە کەم گرتبێت. بەڵکوو بە واتای ئەوە دێت بیرکردنەوە نا-ئاینییەکان لەوە ئاڵۆزترن کە بە خەیاڵماندا هاتووە. هەربۆیە پێویستە ئەو بۆچوونەی نیچە بە یادی خۆماندا بهێنینەوە کە دەیگووت: “تا باوەڕمان بە ڕێزمان هەبێت ناتوانین لە خوا ڕزگارمان بێت.” ئەم گووتەیەش وەک زۆرێک لە گووتەکانی تری نیچە پرسیار ورووژێنەرە. ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتە ئاراوە ئەوەیە: گەر هیچ یاسا و ڕێسایەک نەبێت بۆ ڕێکخستنی زمانمان ئەوا چۆن قسە بکەین؟

فەرمانی چوارەم: ئاین لە هەموو شوێنێکە

کاتێک سەیری ڕێکخستنی کات دەکەین لە کولتووری ئەوروپادا ئەوا دەبینین چەندە ئاین کاریگەری لەسەر ئەو کولتوورە هەبووە. لە هەمووی بەرچاوتر ساڵی زاینییە کە لەسەر بنەمانی ئاینی مەسیحی دانراوە. هەموو سەڵاکان (چ جای ١٧٨٩ یان ٢٠١٠بێت) بە anno domini ناو دەبرێن کە واتای “ساڵی عیسای مەسیح” دەگەیەنێت. شتەکان لە ئەمریکا و ئەوروپادا بەبێ پێکهاتە مەسیحییەکە زۆر جیاواز دەبن. بۆ نموونە؛ بهێنە پێش چاوت ساڵ جەژنی کریسمەس و ئیستەری تێدا نەبێ یان هەفتە شەممەی تێدا نەبێت. مەسیحییەت زۆر لەوە بەربڵاوترە لەوەی زۆرێک لە خەڵکی – بەتایبەتی ئەو مەسیحییانەی پەیڕەوی لە ئاینی خۆیان ناکەن، ئەگنۆستیکەکان[5] و بێ ئاینەکان – بیری لێدەکەنەوە.

ئێمە چۆن دەتوانین لە پەیوەند بە خوێندنەوە و نووسین لەبارەی دەقە ئەدەبییەکان بیر لەوەی سەرەوە بکەینەوە؟ لە زۆر ڕووەوە گەڕان بەدوای بیرۆکە و پاڵنەرە ئاینییەکان و بەتایبەتیش مەسیحییەتدا لە توێژینەوە ئەدەبییەکاندا وەک ئەوە وایە ببیە کارەکتەری ناو چیرۆکی ‘نامە دزراوەکە’ی ئێدگار ئالان پۆو (١٨٠٩-١٨٤٩) کە سەیری نەخشەیەک دەکات و ناتوانێ ئەو وڵاتە بدۆزێتەوە بەدوایدا دەگەڕێت چونکە پیتەکانی ناوی وڵاتەکە زۆر گەورەن. بوون بە ڕەخنەگری ئاین زۆر لەوەی ئێمە بیری لێ دەکەینەوە سەیرترە.

هەروەک جۆناتان کەڵڕ (١٩٤٤- ) لە وتارێکیدا لەژێر ناوونیشانی ‘ڕەخنەی سیاسی: ڕووبەڕوبوونەوەی ئاین’ ئاماژەی پێ دەکات: “لە بەشەکانی ئەدەب لە زانکۆکانی ئەمڕۆدا هەموو جۆرە ڕوانگەیەک دەدۆزیتەوە – مارکسی، لاکانی، بنیاتشکێنخواز (deconstructionist) و فێمێنیست – بەڵام بە دەگمەن کەسێک لەم بەشانەدا دەدۆزیتەوە بەتوندی هێرشی سەر ئاین بکات. لەم بارەیەوە کەڵڕ کورتەیەکمان لەبارەی ئەرکی مامۆستا و ڕەخنەگر پێ دەڵێت:

پێویستە لە پەیوەندی نێوان نووسین و فێرکردن لەگەڵ گوتارە ئاینییەکان هەنگاوی گرنگ بهاوێین و ڕوانینێکی ڕەخنەیی لە تاوتوێکردنی تێما ئاینییەکان پەرەپێبدەین، بەو شێوەیە نا کە وای دابنێین خواباوەڕی شایەنی ڕێزی تایبەتییە، هەروەک چۆن ناڵێین باوەڕە زایەندخواز (sexist) و ڕەگەزپەرستییەکان شایەنی ڕێزی تایبەتین. ڕەنگە ئەوە وامان  لێبکات لە کاتی وتنەوەی ئەو بەرهەمانەی تژین لە گوتارە ئاینییەکان، مەسیحییەت لەگەڵ ئەفسانەکانی تردا بەراورد بکەین، یان پیشاندانی ڕوانگە ئازارخوازی (sadism) و زایەندخوازییەکانی گوتاری ئاینی و کردنی بە بابەتی سەرەکیی وتووێژ، هەروەک چۆن ئێستە لە وتنەوەی ئەو بەرهەمانەی بە ئاشکرا زمانێکی ڕەگەزپەرستیان تێدا هاتووە ئەو کارە دەکەین.

فەرمانی پێنجەم: ئەدەب ڕوویەکی نەگریسیشی هەیە

با وای دانەنێین ئەدەب بەهۆی داهنێنان و joie de vivreیدا[6] شێوەیەک لە باشیی خۆڕسکی هەیە، یان وەک ماتیو ئاڕنۆڵد (لە سەدەی نۆزدەدا) و ئێف. ئاڕ. لیڤس (لە سەدەی بیستەمدا) بانگەشەی ئەوە بکەین خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە ئەدەب بە شێوەیەکی ‘سروشتی’ دەتکات بە کەسێکی باشتر، بەڵکو پێویستە ئێمە دان بەوە دابنێین کە داهێنانی ئەدەبی چەندە پەیوەندی بە باشییەوە هەیە هێندەش پەیوەندی بە نەگریسییەوە هەیە. ماتیو ئاڕنۆڵد لە وتاێکیدا بە ناوونیشانی ‘ئەرکی ئەدەب لە ئێستەدا’ (١٨٦٤) ئەدەب بە “بەهەشتی بەڵێندراو” دەناسێنێت تێیدا “باشترینەکانی لەوەی تا ئێستا زانراوە و بیری لێ کراوەتەوە” لەخۆ گرتووە. بە هەمان شێوە ئێف. ئاڕ. لیڤس جۆرێک لە تیۆریی ئەدەب دەخاتەڕوو کە “نەریتی ڕوحانی” و “گوڵبژێری سەدەکانی”ی لەخۆ گرتووە. ئەم جۆرە تێگانە سەرنجمان بۆ ئەو بانگەشە ساختەکارییانەی لیۆ بێرسانی (١٩٣١-٢٠٢٢) ناوی نابوو “بەها دەسەڵاتخواز و ڕزگاریخوازەکانی ئەدەب” ڕادەکێشێت. بێگومان دەتوانین بڵێین بە جۆرێک لە جۆرەکان شتێکی دزێو لەبارەی ئەدەبەوە هەر هەیە. بە شێوەیەکی گشتی، پێکەوەسازانی داهێنان، خەیاڵ و نەگریسی تایبەتمەندیی بەرهەمە ئەدەبییەکانن، هەروەک ژۆرژ باتای (١٨٩٧-١٩٦٢) لە توێژینەوەکەیدا بە ناونیشانی ئەدەب و نەگریسی (١٩٥٣) باسی دەکات. باتای دەنووسێت: “ئەدەب بێ تاوان نییە، بەڵکوو مەترسیدارە چونکە مل بۆ ڕێسا ئاکارییەکان نادات.”

دەتوانین ئەوە باشتر شرۆڤە بکەین بە گەڕانەوە بۆ کتێبی بەهەشتی ونبووی جۆن میڵتن (١٦٠٨-١٨٧٤) کە لە ساڵی ١٦٦٧ بڵاو کراوەتەوە. لە بەرگی یەکەمی ئەو کتێبەدا، میڵتن باس لە توانای بەدڵەتەپێخەری ئەهریمەنەکان لە گۆڕینی کتۆپڕیان لە زەبەلاحێکەوە بۆ شەموولەیەک “پەری کورتەبنە” دەکات:

هەر کەمێک لەمەوبەر بوو ئەو ئەهریمەنانە

وەک زەبەلاحترینی زەویی خۆیان دەنواند

بەڵام ئێستە لە کورتەڵەیەک بچووکترن و

لە ژوورێکی تەنگەبەردا جێیان بۆتەوە

وەک شەموولەکانی ئەوبەری چیای هیند یان پەری کورتەبنە

ئەو پەرییانەی نیوەشەوان لە نێو دارستان و کانیاوەکاندا ئاهەنگ دەگێڕن و

خۆیان پیشانی گوندییەکان دەدەن

یان ئەو خەونەی شەوێکی مانگەشەو گوندیان دەیبینن

پەرییەکان کەیف و سەفایانە

خەریکی سەما و هەڵپەڕکێن

گوندییەکەش هەم بە دڵخۆشی و هەم بە ترسەوە سەیریان دەکات.

لەو دێڕانەدا فریودان و دوودڵی دەبینین چونکە ئەهریمەن بە “پەری کورتەبنە” بەراورد کراوە. هەر لەم دێڕانەدا هێزی سیحراویی مۆسیقا (یان شیعر) و – بەشێوەیەک تەنانەت مانگیش نیگەران دەردەکەوێت – تێکهەڵکێشبوونی ترس و دڵخۆشی دەردەکەون. ئەمەش هاوشێوەی هەمان ئەو ساتەیە مرۆڤ نازانێت چی دەبینێت (یان خەونی چی دەبینێت). ئایا ئەو دیمەنەی میڵتن لە شیعرەکەدا ئافراندوویەتی سەرنجی کەسی ڕاکێشاوە یان نا؟ دەتوانین بڵێین بە جۆرێک لە جۆرەکان تەواوی بەهەشتی ونبوو لەسەر بنەمای ئەو دڕدۆنگییە نووسراوە.

ئەم دێڕانەی بەهەشتی ونبوو دەرخەری هێزی دڕدۆنگی و ستایشی جوانیناسانەی نەگریسییە. ڕەنگە ئەوە هاوکارمان بێت بۆ ڕوونکردنەوی پەیڤی ویلیام بلەیک (١٧٥٧-١٨٢٧) لەبارەی بەهەشتی ونبووەوە. بلەیک لە کتێبی هاوسەرگیریی بەهەشت و دۆزەخدا (١٧٩٠) دەڵێت: “میڵتن زۆر خۆگیرانە لەبارەی خوا و فریشتەکانەوە دەنووسێت، لە هەمان کاتدا بەوپەڕی ئازادانەوە لەبارەی دۆزەخ و ئەهریمەنەوە دەنووسێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە میڵتن بەبێ ئەوەی پێ بزانێت شاعیرێکی ڕاستەقینەیە و لای ئەهریمەنی گرتووە.” هاڕۆڵد بلووم (١٩٣٠-٢٠١٩)، کە بە یەکێک لە بەنێوبانگترین ڕەخنەگرانی ئەدەبی سەدەی بیستەم دادەنرێت، تیۆرییەکی شیعری تەواوی لەسەر بنەمای ئەو تێڕوانینەی بلەیک داڕشتووە. بۆ بلووم ئەهریمەنی میڵتن نموونەی هەرە دیاری شاعیری مۆدێرنە. بە هەمەحاڵ، وا دیارە ئەو شیعرە مەزنەی میڵتن و شیعرەکانی بلەیک بە شێوەیەکی تەواوەتی قەرزداری جۆرێک لە جوانیناسی نەگریسین. هەروەک باتای ئاماژەی پێ کرد، نەگریسی و خەیاڵی ئەدەبی موویان بە بەینی وەناچێت. دەتوانین بە کورتی بە گەڕانەوە بۆ ئۆتێلۆی شکسپیر شرۆڤە بۆ ئەوە بکەین. با وای دابنێین چی دەبوو گەر ناوونیشانی ئەو شانۆنامەیەی شکسپیر ئیاگۆ[7] بووایە لەجیاتی ئۆتێلۆ. لەوانەیە ئیاگۆ کەسێکی قێزەون بێت بەڵام ئەو جێگای سەرنجی شکسپیر و بەرجەستەکەری داهێنان و هێزی شانۆییانەیەتی.

هێنری جەیمس (١٨٤٣-١٩١٦) لە ڕوونکردنەوەیەک کە بۆ ڕۆمانی خراپترکردنی بارودۆخی (١٨٩٨) نووسیوە روانگەیەکی هاوشێوە دەخاتەڕوو. لەوێدا جەیمس دەڵێت: “ئەو ڕۆمانە وا لە خوێنەر دەکات تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی نەگریسییەوە هەبێت. وای لێدەکات بیر لە نەگریسی بکاتەوە. وای لێ دەکات نەگریسی لە جیاتی خوێنەر خۆی بیر بکاتەوە.” هەربۆیە لەم فەرمانی پێنجەمەدا دەتوان بڵێین ئەدەب بەرەو بوون بە دێوەزمەیەک (demon) هەنگاو دەنێت بەهۆی بەکۆیلەکردن، دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردنەوە. وشەی “دێوەزمە” لێرەدا کەمێک ناڕوونە و دەکرێت بڵێین دێوەزمە “ڕوحێکی نەگریسە” یان “ئەهریمەنە” بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێ “ڕوحێکی هاوڕێیانە یان جنۆکەیەکی باش”یش بێت. باسکردن لەوەی ئەدەب ڕوویەکی نەگریسی هەیە بەمانای ئەوە نایەت بەرهەمە ئەدەبییەکان تاوانبار بکەین بە لادانی ئەخلاقی، بەڵکوو بە مانای ئەوە دێت کە مەرج نییە خوێندنەوەی ئەدەب بتکاتە کەسێکی باشتر. بەرهەمە ئەدەبییەکان ترسناکن. دیارترین نموونەشمان بۆ ئەمە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکانی (١٩٨٨) سەلمان ڕوشدییە کە هەر لەدوای بڵاوبوونەوەی فەتوای کوشتنی بۆ دەرکرا. خوێندنەوەی دەقە ئەدەبییەکان، بە شێوەیەکی هەم بێزارکەر هەم داهێنەرانە، دەربەستی نەگریسیمان دەکەن. هێزی دژبەیەک و داهێنەرانەی نەگریسی لە دەقە ئەدەبییەکان وا دەکات ئەدەب باشترین شوێن بێت بۆ دڕدۆنگی و بیرکردنەوە لە بەها ئاکارییەکان. دوور لە بێ ئاکاری و نا-ئاکاری، ئەدەب – وەک ئەوەی باتای ناوی لێ نابوو – پەیوەستمان دەکات بە سەرووئاکارییەوە (hypermorality). هەروەها، ئەدەب ڕووبەڕوومان دەکاتەوە لەگەڵ ئەو پرسیارانەی دەبنە هۆی بڕیاردان و ئەرکی ڕەخنەیییانەی جیاواز. ئایا ئایەتە شەیتانییەکان بەرهەمێکی نەگریسە؟ ئایا ئەو بەرهەمە نەگریسترە لە بەهەشتی ونبوو یان با بڵێین فڕانکنشتیانی (١٨١٨) ماری شێڵی (١٧٩٧-١٨٥١) یان خانووەکەی پاریسی (١٩٣٥) ئێلیزابێت بۆون (١٨٩٩-١٩٧٣)؟ گەر بە هەڵەشەیی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە ئەوا دەبێ چاو لە هێزی ئەفسوناوی ئەدەب بپۆشین و تایبەتمەندییە ئاکارییەکانی وەلا بنێین.

فەرمانی شەشەم: ئەدەب پیرۆزە

ئەوەش ڕوویەکی دیکەی دژبەیەکی ئەدەبە. وانەیەک کە دەبووایە سەلمان ڕووشدی لە ٦ی شوباتی ١٩٩٠ بۆ یادی هێربێرت ڕید (١٨٩٣-١٩٦٨) لە پەیمانگەی هونەری هاوچەرخەکانی لەندەن پێشکەشی بکات لەلایەن هاڕۆڵد پیتەرەوە (١٩٣٠-٢٠٠٨) خوێندرایەوە چونکە ئەو کاتە ڕووشدی بەهۆی فەتواکەوە نەیدەتوانی خۆی دەربخات. وانەکە بە ناوونیشانی ‘ئایا هیچ شتێک پیرۆز نییە؟’ بوو. وانەکەی ڕوشدی بەم شێوەیە دەست پێ دەکات:

هیچ شتێک لە خودی خۆیدا پیرۆز نییە… بیرۆکە، دەق و تەنانەت خەڵکیش پیرۆز دەکرێن نەوەک خودی خۆیان پیرۆز بن. لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی پیرۆز (sacred) لە sacrare لاتینییەوە وەرگیراوە کە واتای “جیاکردنەوە بۆ بەپیرۆزدانان” دەگەیەنێت، بەڵام لە مێژوودا کردەی بە پیرۆز دانان ڕووداوێکی هەرە گرنگ بووە چونکە لە دەرئەنجامی گوشار و هەوڵ و تەقەڵای بێ وچانەوە هاتۆتە دی. هەروەها، ڕووداوەکانی مێژوو هەمیشە دەبێ ببن بە بابەتی گومانکردن، بنیاتشکێنی، و تەنانەت لە ڕمێن کەوتوویش.

دواتر وانەکە بەرەو ئەوە دەچێت گومان بخاتە ئەوەی هیچ شتێک پیرۆز نییە. ڕووشدی ئەوە دەخاتەڕوو ڕەنگە ناچاربێت “بیرۆکەی ئەوەی خەیاڵ سنووری نییە بە پیرۆز دابنێت لەگەڵ ئەو تێڕوانینانەی خۆی کە لەبارەی پەیوەندی نێوان جیهان، دەق و باشیەوە هەیەتی.” رووشدی بەردەوام دەبێت و دەڵێت پێویستە هونەر “پێناسەیەکی سێکیولاری بەرزەفڕمان” پێشکەش بکات. بەرزەفڕبوون لێرەدا بریتییە لە “فڕینی ڕوحی مرۆڤ لە دەرەوەی چوارچێوە ماددیەکەی و بوونە فیزیکییەکەی کە هەموومان، چ ئایندار بین چ بێ ئاین، لە کاتی جیاوازدا ئەزموونی دەکەین.” لە کۆتایی وانەکەدا ڕووشدی وا دەردەکەوێت لەم بۆچوونانەی خۆی لەبارەی هونەر و ئەدب پاشەکشە بکات. هەربۆیە ڕایدەگەیەنێت: “ئێستە خۆم وادەبینم کە پێویستە لە بیرۆکەی بە پیرۆزدانانی ئەدەب پاشەکشە بکەم چونکە ناتوانم قبووڵی ئەوە بکەم نووسەر وەک پیغەمبەرێکی سێکیولار ببینم.”

گۆڕینی بەردەوامی تێڕوانینی ڕووشدی لەم کورتە وانەیەدا، دژیەکی سروشتی ئەدەبمان بۆ دەردەخات. ئێمە وەک خوێنەر، قوتابی یان مامۆستا ڕەنگە زۆر لەژێر کاریگەریی بیری سێکیولاردا بین (یان بە شێوەیەکی تر بیڵێین، وا دابنێین ئاین گەورەترین نەگریسییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، کە ئەوەش هەروەک دۆن کەپت (١٩٣٤-٢٠٢٥) ناوی نابوو “مەکینەی ڕق” زیاتر نییە). ئێمە چەندە بەلامانەوە گرنگە ئەدەب چییە، هێندەش بەلامانەوە گرنگە بزانین پیرۆزی چییە. کوشتنی هیتۆشی ئیگاراشی، وەرگێڕە یابانییەکەی ئایەتە شەیتانییەکان، لە ساڵی ١٩٩١ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چۆن هەنێک کەس کوێرانەی بڕیار لەسەر بەرهەمێکی ئەدەبی دەدەن بەوەی نەگریسە و کوفری تێدایە. ئەوانە بیریان چۆتەوە کە بەرهەمە ئەدەبییەکان زادەی خەیاڵی نووسەرن و نابێ خوێندنەوەی حەرفیانەی بۆ بکەین. بەڵام ڕەنگە ئەوە ئاماژە بێت بۆ پیرۆزی ئەدەب لەوەرگێڕاننەهاتووەکەیدا. ژاک دێریدا لەبارەی ئەمەوە لە ڕوانگەی نووسەر و فەیلەسوفی ئەڵمانی واڵتەر بنیامینەوە (١٨٩٢-١٩٤٠) دەنووسێت:

گەر شتێکی لەوەرگێڕاننەهاتوو لە ئەدەبدا هەبێت (یان بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەدەب لەوەرگێڕاننەهاتووە)، ئەوا مانای وایە ئەدەب پیرۆزە. گەر چ ئەدەب هەبن ئەوا پیرۆزە و پیرۆزاندن دەخوازێت. بێگومان، سەرەڕای هەموو نکۆڵی لێکردنێکمان، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئەدەب بەم شێوەیەیە. پیرۆزاندنی ئەدەب ئەو کاتە دەست پێدەکات کاتێک یەکێک دەڵێت: ناتوانم ئەم دەقە ئەدەبییە وەک خۆی بگوازمەوە بۆ سەر زمانێکی تر، هەر هەوڵێکیش بدەم بۆ وەرگێڕانی ئەوە دەقە ئەوا بێهوودە دەبێت. کەواتە ئەم دەقە ئەدەبییە دەقێکی پیرۆزە.

زۆر جیاواز لەوەی ڕەخنەگرێکی ئەدەبی وەک تێری ئیگڵتن باوەری پێبوو، خوێندن و توێژینەوە لە بواری ئەدەبیدا (بۆ نموونە لە بەریتانیا) لە زۆر ڕووەوە وەک جێگرەوەیەک بۆ ئاین سەری هەڵدا. ئەدەب لە ئاوارتەیی بوونی خۆیدا پیرۆزە. تا ئەوکاتەی ئێمە ئەدەب بە ئاواڕتە و بێ هاوتا بزانین، جەخت لە وەرگێڕانی بکەینەوە و لەهەمان کاتدا باوەڕمان وابێت لەوەرگێڕاننەهاتووە ئەوا ئێمە سەروکارمان لەگەڵ پیرۆزیدا هەیە.

هەبیت یان نەبیت، ئەوە کڕۆکی پرسەکەیە[8]…

وەرزی تەمتومان و پڕ بەرهەمی و

هاوڕێی گیانی بە گیانی ڕۆژ[9]…

جووتبوونی سێکسی

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و شێست و سێ دەستی پێ کرد[10]…

سەرچاوە:

An Introduction to Literature, Criticism and Theory, p. 161-169

[1] جۆن لێنن (١٩٤٠-١٩٨٠): گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێکی بەنێوبانگی بەریتانیایی بوو.

[2] ئاماژەیە بۆ ئەو دە فەرمانەی بەگوێرەی ئینجیل لەلایەن خواوە بۆ موسا نیردران. فەرمانەکان لەسەر دوو تاشە بەر نووسرابوون.

[3] ڕۆلاند بارت لە ساڵی ١٩٦٧دا وتاری ‘مردنی نووسەر’ی بڵاو کردەوە. وتارەکە دەنگدانەوەیەکی باشی بەدوای خۆیدا هێنا. لە وتارەکەدا بارت مشتومڕی ئەوە دەکات کە ئەوە خوێنەرە مانا بە دەق دەبەخشێت نەوەک نووسەری دەقەکە خۆی. بە واتایەکی تر پێویستە لە شیکردنەوەی دەقێکدا تەنیا پشت بە ژیاننامە و مەبەستی نووسەر نەبەستین.

[4] ئەناڕکی: دژە حکومەت و یاسا. پاشاگەردانی.

[5] ئەگنۆستیک: نازانم باوەڕ. بەو کەسە دەگوترێت نازانێ خوا بوونی هەیە یان نا و باوەڕی وایە بوون و نەبوونی خوا بە ئاسانی ناسەلمێنرێت.

[6] دەستەواژەیەکی فەڕەنسایییە بە واتای “خۆشی ژیان” دێت.

[7] یەکێک لە کارەکتەرەکانی ناو شانۆنامەی ئۆتێلۆیە. لە شانۆنامەکەدا ئیاگۆ ئۆتێلۆ فریو دەدات بەوەی ژنەکەی خیانەتی لێ کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتێلۆ ژنەکەی خۆی بکوژێت.

[8] دێڕێکی شانۆنامەی هاملێتی شكسپیرە

[9] ئەو دێڕانە هی شیعری ‘بۆ پایز’ی جۆن کیتسن

[10] ئەم دێڕانە هی شیعری ‘ئانووس میرابیلیس’ی فیلیپ لاڕکینن

The post خوا لە ئەدەبدا appeared first on ژنەفتن.

وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی مانابەخشەوە” بۆ “کاڵایەکی دیجیتاڵی”
(1)

وێنەی مرۆڤ

(دیموكراتیزەكردن/ كڕین و فرۆشتن)

فیکریی تەكنەلۆژی، مێژووی داماڵینی (وێنەی مرۆڤ)ە لە مرۆڤبوون، بە مانایەكی دیكە تەكنەلۆژیا، وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی بەرهەمهێنەری مانا”وە، بۆ “کەرەستەیەکی بەکاربردن” دەگۆڕێت؛ لە ئەزموون و ئەزموونگەرییەوە بۆ “سیمای دیجیتاڵی”… هەر بەو مانایەش (جەستەی مرۆڤ) لە واقیعێکی کولتووری بۆ مەکینە و ئامرازێکی میکانیکیی ڕووت و (ڕوخساری مرۆڤ)یش لە ژێر زەبری پیشەسازیی جوانکاری و مۆدێلە ستانداردەکانی بازاڕدا لە ناسنامەوە بۆ کاڵا دەگۆڕێت.

ئەگەر وێنەی مرۆڤ شێوازی تێگەیشتن لە ناوەوە و مانای مرۆڤ  دەستنیشان بكات،  ئەوا وێنەی ڕوخسار لای (واڵتەر بنیامین) لە سەرەتای سەردەمی فۆتۆگرافیدا، وەک دواین هێڵی بەرگری تەماشا دەکرا… بەمجۆرە فەیلەسووفی ئەڵمانی (واڵتەر بنیامین) جیاکاریی لەنێوان دوو جۆر بەهای بنەڕەتیی وێنەدا دەکات، “بەهای پەرستش” و “بەهای نمایش”.

بەهای پەرستش، لە هونەری کلاسیک و وێنەکێشانی کۆندا، ئەوەیە كە وێنە هەڵگری ڕەهەندێکی ئایینی و ئۆنتۆلۆژیی پیرۆزە و “خەرمانە”ی هەیە: (وەک ئایکۆنە پیرۆزەکان یان تابلۆی یادەوەریی مردووان کە لە شوێنە دابڕاو و تایبەتەکاندا دەپارێزران)؛ بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیای کۆپیکردن و بڵاوبوونەوەی بەکۆمەڵی وێنەکان، ئیتر بەهای نمایش پاشەکشێی بە بەهای پەرستش كرد و  بەهای پەرستش جێگەی خۆی بۆ بەهای نمایش چۆڵ كرد! واتە وێنە لە کایەی پیرۆزییەوە بەرەو کایەی بەکاربردن و تەماشاکردنی جەماوەری وەرچەرخا! بنیامین پێیوایە، ڕوخساری مرۆڤ هێمای ئەو وەرچەرخانە مێژوویییەیە کە تێیدا هونەر لە “پیرۆزی و تاکایەتی”یەوە بەرەو “گشتیبوون و تەکنەلۆژیا” هەنگاو دەنێت؛ بەو مانایە ڕوخسار دوا ڕایەڵی پێوەستبوونی مرۆڤی مۆدێرنەیە بە ڕابردووی خۆیەوە- هەڵبەتە پێش ئەوەی تەکنەلۆژیا بەتەواوی وێنەکە بکاتە کاڵایەکی جەماوەریی ڕووت.

بەڵام وێنەی ڕوخسار (وەكـ سیمای دیجیتاڵی) لای کۆمەڵناس و ئەنترۆپۆلۆژیستی ناوداری فەرەنسی (داڤید لۆ برتۆن)، نامۆبوونی خود و جەستە دەگەیەنێت؛ واتە کتێبی (ئەنترۆپۆلۆژیای جەستە) لە (وەرگێڕانی عەرەبی: محمد عرب صاصیلا، چ٢، ١٩٩٧- بەیروت)، تەنها قسەكردن نییە لەسەر پیرۆزی جەستە، بەڵكە لەوێدا جەستە نوێنەرایەتیی خودی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکات؛ لە بەشی (هەشتەم)ی كتێبەكەدا دەڵێت: لەگەڵ هاتنی مۆدێرنێتە و باڵادەستبوونی فەلسەفەی دێکارت و چەمکی “دووانەییی جەستە و ڕۆح” ئیتر لە جیهاندا، جەستە وەک ناسنامە لە خودی مرۆڤ جیاکرایەوە؛ جەستە نەک وەک خودی مرۆڤەکە، بەڵکە وەک “ئامرازێک” یان “خاوەندارێتییەک” دەبینرا کە مرۆڤ هەیەتی… ئەو جیاکارییە لە کولتووری هاوچەرخدا، جەستەی تووشی لەت لەتبوون و نامۆبوون کرد.

هەڵبەتە بنیامین پێیوایە پارچەپارچەبوونی مرۆڤ، تەنها گوزارشت لە کەوتنی خودی مرۆڤ ناکات، بەڵكە گوزارشت لە لێکترازانی ناسنامە کولتوورییەکەش دەكات… بنیامین لە نەریتیی هونەر (وەک تابلۆی زەیتی) بۆ سەرەتای سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێ (وەک فۆتۆگرافی و سینەما) دەکۆڵێتەوە و پێیوایە ئەم کەنەفتبوونە تەنها گوزارشت لە کەوتنی بەهای ئەزموونی ڕەسەن ناکات، بەڵكە چییەتی ئەزموونی هونەریی نوێش ئاشكرا دەکات… (بڕوانە: كتێبی “واڵتەر بنیامین”، لەبارەی وێنەی ڕوخساری مرۆڤ لە تێکستە بەناوبانگەکەی”كاری هونەری لە سەردەمی دووبارە بەرهەمێنانەوەی میكانیكیدا” بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا، زنجیرە ٢٠٠-٢٠١٧، ل 159).

ئەگەر بەهای ئەزموونی هونەری بە (خودی مرۆڤ) دابنێین، ئەوا چییەتیی ئەزموونگەری هونەری (ناسنامەی مرۆڤ)ی لێدەكەوێتەوە؛ بەم مانایەش ئەزموون و ئەزموونگەریی مرۆڤ بەردەوام لەگەڵ جێگیربوون و نەریتگەراییدا لە قەیراندایە! بۆیە ئەزموون و ئەزموونگەری هونەری لای بنیامین لە سەردەمی مۆدێرنەدا، چیتر هۆکارێک نییە بۆ گواستنەوەی نەریتیی هونەری، بەڵكە پانتاییەکی ڕەخنەیییە کە مرۆڤ تێیدا فێر دەبێت چۆن بەرگەی زەبر و شۆکەکانی (کات- زەمەن) بگرێت؟!.

بەڵام ڕوخسار وەك لوتكەی جەستە تەنها پێکهاتەیەکی بایۆلۆژی (پێست و ئێسک) نییە، بەڵكە سەکۆیەکی گەیاندنی سیمبۆلیی گەورەیە… بۆیە لۆ برتۆن شیکاری بۆ گرژییەکانی ماسولکەی ڕوخسار، چاوتروکان، زەردەخەنە و نیگاکان دەکات و پێیوایە پێش ئەوەی مرۆڤەکان زمان (وەك ئەزموون) بەکار بهێنن، ڕوخسار (وەك ئەزموونگەری) دەست دەکات بە ئاخاوتن و دەربڕینی هەستە بنەڕەتییەکانی وەک (ترس، خۆشی، تووڕەیی، خەمۆکی…)؛ لۆ برتۆن جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەربڕینانە، ئەگەرچی ڕەهەندی فیسیۆلۆژییان هەیە، بەڵام لەڕێگای کولتوورەوە ڕێک دەخرێنەوە (بۆ نموونە: دۆخی کولتووریی زەردەخەنە، یان سووربوونەوەی ڕوخسار لە کاتی شەرمدا) ئەو تەنها قسە لە کۆمەڵناسیی پێست و گۆشت ناکات، بەڵكە مێژووی سەرهەڵدانی “تاکگەراییی پێشکەوتوو” لەڕێگای مێژووی وەرچەرخانی جەستەوە دەخوێنێتەوە! جەستەی گۆڕاو (ناسنامەی فرەڕەهەند) لە هاوسەنگیی گەردونییەوە بۆ مەکینەی توێکاری لە كتێبی “ئەنترۆپۆلۆژیای جەستە”ەوە قسەی لێكراوە، لەوێدا (داڤید لۆ برتۆن) پێناسەی جەستە وەک دەستکەوتێکی کولتووری و کۆمەڵایەتی دەکات، نەک وەک پێکهاتەیەکی بایۆلۆژیی ڕووت.

لە (بەشی دووەم)ی كتێبەكەدا گەشتێکی (مێژوویی-مەعریفی) بۆ تێگەیشتن لە سۆسیۆلۆژیای جەستە دەکات و پێیوایە لە کۆمەڵگا نەریتی و سەرەتایییەکاندا: جەستەی مرۆڤ سنوورێکی دابڕاو و سەربەخۆی نییە؛ بەڵكە بەستراوەتەوە بە تۆڕی سروشت، گەردوون و جەستەی کۆمەڵگاوە: كاتێک جەستە نەخۆش دەکەوێت، وەک تێکچوونی هاوسەنگیی گشتیی گەردوون تەماشا دەکرێت؛ لێرەدا جەستە “دوورگەیەکی دابڕاو” نییە.

لە (بەشی سێیەم: جەستە، مەکینە و ناسنامە)دا وێنەیەکی نوێ لەڕێگای توێکاریی پزیشکییەوە بۆ جەستە دەكێشێ، وەک چۆن بۆ یەکەمجار لە نەشتەرگەری (ئەندریاس ڤیسالیوس) و گومانەكانی دێکارتیدا قسەی لێكراوە؛ لەو بەشەدا جەستە وەک “ئامادەیییەکی میکانیکیی سەربەخۆ” لە کۆمەڵگا و گەردوون دادەبڕێ و دەیخاتە سەر مێزی گومان و توێکارییەوە… لۆ برتۆن پێیوایە لە دوای ئەم وەرچەرخانە، جەستە بوو بە “پاشکۆ”؛ چیتر مرۆڤ خۆی جەستە نییە، بەڵكە بوو بە “خاوەنی جەستە”، و جەستەش بوو بە یەکەمین کەرەستەی خاوەندارێتیی تایبەت.

ئەگەر بەراوردێك لەنێوان (بنیامین و لۆ برتۆن)دا بكەین، دەبینین ئەم دوو بیرمەندە لە دوو گۆشەنیگای جیاوازەوە قسە لەسەر دەستکاریکردنی جەستە و ڕوخسار دەكەن؛ (واڵتەر بنیامین) لە (سەرەتای سەردەمی پیشەسازی) و (داڤیدد لۆ برتۆن ) لە (لوتکەی سەردەمی دیجیتاڵی)ەوە لە هەندێ تێڕوانیندا بەیەك دەگەنەوە! (واڵتەر بنیامین) قسە لە سروشتی (جەستە/ وێنەفۆتۆگرافی) و پرۆسەی دووبارەبوونەوەی تەکنیکیی ڕوخسار دەكات و (دافید لۆ برتۆن ) قسە لە جەستە وەک پێکهاتەیەکی (تەواونەکراو) دەكات، کە بەردەوام دەستکاری دەکرێت!

لای بنیامین ئەنجامی دوورکەوتنەوە لە ڕەسەنێتی ئەو کاتە بەدەردەكەوێت كە فۆتۆگرافی لە ڕوخسار دووردەکەوێتەوە، بۆ نموونە (دیمەنی کۆڵانە چۆڵەکان- وەك دەسەڵاتی دیمەن)، لەو حاڵەتە وێنە دەبێتە کەرەستەیەکی سیاسیی ڕزگاریخواز، کاتێک ڕوخساری مرۆڤی ئاسایی (نەک دەسەڵاتداران) دەردەکەوێت، ئیتر مانا و بەهایەکی مێژووییی نوێ دەبەخشێت؟! بەو مانایەش ئەگەرچی دیمەن هەڵگری دەسەڵاتە، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی وێنەدا دەتوانین دەسەڵات لە دوو ڕوودا بخوێنینەوە.

بەڵام کاتێک دەسەڵات و دەسەڵاتی تەکنەلۆژیا و سەرمایەداری هێرش دەکەنە سەر ڕوخسار و دەیکەنە بابەتێکی بازرگانی و دەستکاریکراو، یان بابەتێكی ساختە، لە ڕاستیدا هێرش دەکەنە سەر دوا مۆڵگەی مرۆڤایەتی و تاکێتیی ئێمە؛ واتە هێزی ئاڕاستەکەر دەستکاریی نمایشەکان (دیمەنەكان) دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی (درۆیینە) و ئاڕاستەكردنی جەماوەر، بازرگانی و بازاڕ…

بە بڕوای (واڵتەر بنیامین) دەسەڵاتی تەكنەلۆژی لەلایەك دەلالەت لە لەناوچوونی  خەرمانەی “هالە”ی ڕوخسار دەكات؛ لەلایەكی دیكە لەناوچوونی هالەی ڕوخسار دەرگا بۆ دیموکراتیزەکردنی هونەری دەکاتەوە و هونەر لە قۆرخکاریی چینە باڵاکان ڕزگار دەکات! بەگوێرەی بیركردنەوەی بنیامین لە توانای بەرهەمهێنانەوەی هونەری هاوچەرخدا هێزێکی شاراوە هەیە، ئەو هێزە شاراوەیە بەدژی نەریتگەرایی و جێگیربوون كار دەكات! بەڵام ئایا هێزێكی ساختەكارانەش نییە؟.

(داڤید لۆ برتۆن ) دەسەڵاتی تەكنەلۆژی و بازرگانیکردن وەک نامۆبوونی خود دەبینێ؛ بەو مانایەش پیشەسازیی جوانکاری و فلتەرە دیجیتاڵییەکان، ڕوخسارەکان دەکەنە یەک مۆدێلی ستانداردی بازرگانی و یەك مۆدیلی ستانداردی سیاسی و بە تەواوی لە بوونی مرۆیی و جیاوازییەكان دای دەبڕن!

لە (بەشی نۆیەم)ی کتێبەکەدا بەناوی (ئێش و ئازار)، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ درێژە بە بیركردنەوەكانی لەبارەی بازرگانیكردن وەك نامۆبوونی خود دەدات و پێیوایە شاشە و سنوورەکانی جەستەی دیجیتاڵی دەچێتە ناو ئەنترۆپۆلۆژیای ئازارەوە و لەوێوە دەڵێ: ئەگەرچی لە کاتی تەندروستیدا، جەستە “بێدەنگە” و ئێمە هەست بە کارکردنی ئەندامەکانمان ناکەین؛ بەڵام لە کاتی ئازاری فیزیکیی توونددا، جەستە فەرمانی خۆی بەسەر خوددا دەسەپێنێتەوە و دەبێتە زیندان؛ لەو بەشەدا دەیەوێ بڵێ مۆدێرنێتە لەڕێگای پزیشکی و تەکنەلۆژیاوە (بێهۆشکردن و سڕکردنی بەردەوام) هەوڵی لەناوبردنی تەواوەتیی ئازار دەدات، ئەوەش وایکردووە مرۆڤی هاوچەرخ توانای بەرگەگرتنی مانایی و دەروونی بۆ ڕووداوە سەختەکانی ژیان کەم ببێتەوە، چونکە ئازار چیتر بەشێک نییە لە “مەشقی ڕۆحی” یان تاقیکردنەوەی بوونیی مرۆڤ، بەڵكە تەنها وەک “کێشەیەکی تەکنیکی لە مەکینەکەدا” سەیر دەکرێت.

بە كورتی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا، ڕوخسار لە بوونی ڕاستەقینەی خۆی دابڕاوە؛ لە کۆمەڵگای شاشەکاندا، ڕوخسار پێویستی بە ئامادەیی فیزیکی نییە؛ بەڵكە لەڕێگای وێنەی پرۆفایل و فلتەرەکانەوە، ڕوخسارێکی “ئایدیاڵ” و دەستکرد بەرهەم دەهێنێتەوە کە ماسکێکە بۆ ڕازیکردنی نیگای ئەوانی دی؛ ئەوەش دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی ئەو پەیوەندییە ئەخلاقییەی کە فەیلەسوف (ئیمانوێل لێڤیناس) پێی دەگوت “بەهای ئەخلاقیی ڕوخسار”، چونکە تەماشاکردنی ڕوخسارێکی فلتەرکراوی سەر شاشە، تەماشاکردنی “کاڵایەکی بازرگانییە” نەک مرۆڤێکی خاوەن ئێش و ئازار، مێژوو و یادەوەری…

کتێبی “ئەنثرۆپۆلۆژیای جەستە” هاوارێکی ڕەخنەیییە دژ “بە مەکینەکردنی مرۆڤ”… (داڤید لۆ برتۆن) بانگەواز بۆ گەڕانەوە بۆ جەستەیەک دەکات، بۆ ئەوەی جەستە خۆی مانا بەرهەم بهێنێت؛ جەستەیەک کە پیر دەبێت، کاتی بەسەردا تێدەپەڕێت، هەست بە ئازاری ئەوی دی دەکات، و خاوەن ڕوخسارێکە کە ناکرێت لە ناوەندە بازرگانی و دیجیتاڵییەکاندا کۆپی بکرێتەوە؛ لای ئەو جەستە تەنها تێکەڵەیەکی ئۆرگانی نییە، بەڵكە “نووسراوێکی کولتووری و مێژوویییە” کە دەبێت بە وریایییەوە بخوێنرێتەوە.

دواجار ئەو دوو بیرمەندە جیاوازییەکی قووڵی چەمکسازیمان پێدەبەخشن؛ ئەگەرچی هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە وێنەی مرۆڤی هاوچەرخ لە بەها و ڕەسەنێتییەکەی خۆی داماڵدراوە، بەڵام جیاوازیی ڕادیکالی نێوانیان لە تێڕوانینیاندایە، بۆ: “ئامانجی” ئەم گۆڕانکارییە و “ئەنجامە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی” کە بەسەر مرۆڤایەتیدا دەسەپێت؟!

لەو نووسینەدا دەمەوێ لەو خاڵە ورد ببمەوە کە (واڵتەر بنیامین) و (داڤید لۆ برتۆن) تێیدا یەکدەگرنەوە، واتە کاتێک فۆتۆگرافی لە ڕوخسار دوور دەکەوێتەوە (بۆ نموونە لە دیمەنی شەقامێكی چۆڵ)، هالەی ئەویدیكەی جیاواز بە تەواوی دەشکێت؛ ئیتر مەترسییەکە ئەوەیە كە وێنەی جیاوازی (وەک دوا مۆڵگەی ناسنامە و گەرمیی مرۆیی) لە دیمەنەكەدا نامێنێت، بۆشاییەك دروست دەبێت، ئەو بۆشایییە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتی بازاڕ و سەرمایەدارییەوە بە خێرایی پڕ دەکرێتەوە؟ لێرەدا بۆشایییەكی هاوبەشی ترسناک لەنێوان هەردوو بیرمەنددا دەبینین: لای بنیامین فۆتۆگرافی لە ڕوخساری مرۆیی دوور دەکەوێتەوە، لەو كاتەدا ئیتر ئەو “پانتایییە مرۆیی و ئۆنتۆلۆژییە” نامێنێت کە وێنەکەی بە ڕەسەنێتییەوە دەبەستەوە! لەم چرکەساتە مێژوویییەدایە جەستە و ناسنامەی مرۆڤ تووشی لەت لەتبوون و پارچەپارچەبوون دەبێت؛ لێرەوە بە بڕوای بنیامین بازاڕی سەرمایەداری (وەک هێزێکی شاراوە) ڕێک دەچێتە ناو بۆشایییەكەوە!  بەڵام ئەو بۆشایییەی بۆ بنیامین هێزێکی شاراوەیە بۆ دیموكراتیزەكردن! كەچی لۆ برتۆن لە لوتکەی مۆدێرنێتەدا وەک “کارەساتێکی بازرگانی” دەیناسێنێت؛ چونكە پێیوایە سیستەمی بازاڕ لەوێوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پارچە و لەتانەی جەستە و ڕوخساردا دەکات و دەیانکاتە کاڵای ڕووت بۆ بەکاربردن و قازانجکردن! بەو مانایەش مرۆڤ لە گشتێکی یەکگرتووەوە، دەبێتە کۆمەڵێک “سیمای دیجیتاڵی” (ماسک، فلتەر، گۆشت، پێست) کە لە بۆرسەی جوانکاری و شاشەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت!

بە كورتی (دیموكراتیزەكردن) و (شکاندنی مۆنۆپۆلی مەعریفە و دەسەڵات)ی بنیامین، لای لۆ برتۆن وەكـ (کاڵایەکی بینراو) بۆ (كڕین و فرۆشتن) دەبینرێت! لۆ برتۆن دەیەوێ بڵێ دیموکراتیزەکردنی مرۆڤ لە سیستمی تەکنەلۆژیدا پرۆسەیەکی تەواونەکراوە و پڕە لە گرژی… كەواتە ئەگەرچی تەکنۆلۆژیا مرۆڤی لە دەسەڵاتی ستونیی ڕزگار کردووە، بەڵام هاوکات خستوویەتییە ناو تۆڕێکی ئاسۆیی لە چاودێری و نامۆبوون؛ بۆیە ئەمڕۆ مرۆڤی هاوچەرخ لە نێوان “سەروەریی دیجیتاڵی” و “بەکاڵابوونی تەواوەتی”دا دەژیت.

هەولێر 25/6/2026

The post وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی مانابەخشەوە” بۆ “کاڵایەکی دیجیتاڵی” appeared first on ژنەفتن.

پیرۆزیی جەنگ؛ لە هەناوی ئایینەوە
لە سەردەمێکدا کە گوتاری هاوچەرخ بانگەشەی کۆتاییی میتافیزیۆس، ئاوابوونی نادیارەکان و زاڵبوونی ڕەهای ئەقڵانیەتی تەکنۆکراتی دەکات، جەنگە هاوچەرخەکانی جیهانی مۆدێرن ئاماژەیەکی پێچەوانەمان پێدەدەن. سەرەڕای دەستپێشخەرییە ڕژدەکان لە تەواوی جیهاندا بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاشتی، جەنگ و ململانێ چەکدارییەکان وەک بەشێک لە ئەزموونی دانەبڕاوی مرۆڤایەتی و سروشتی مرۆ ماونەتەوە. ئەم دیاردە ئاڵۆزە تەنیا کێشمەکێش و ململانێ نییە لەسەر دابەشکردنی سەرچاوە مادییەکان یان کێشانی سنوورە جیۆپۆلیتیکییەکان، بەڵکوو گەڕانەوەیەکی زەق و ڕوون و ڕاشکاون بۆ نێو کایەی پیرۆزی، تیۆلۆجی و  کێشکردنی عەقیدەیی. تێگەیشتن لە بەردەوامیی جەنگ لە مێژوودا پێویستی بە سەرلەنوێ پێداچوونەوەیەکی گشتگیر هەیە کە سنووری کورتکردنەوەی جەنگ لە یەک پریشکی سیاسی یان ئابووری تێپەڕێنێت و نیشانی بدات کە چۆن ئایین؛ کاتێک دەبێتە ئایدۆلۆژیایەکی سیاسیی داینامیکی، دەبێتە کوشندەترین و کاریگەرترین پاڵنەر بۆ هەڵگیرسانی جەنگ و گۆڕینی سروشتی توندوتیژی.

مێژوونووسی بەریتانی ڕیچارد ئۆڤێری لە کتێبی «بۆچی جەنگ؟»دا بڕوای بە پاشەکشە یان کەمبوونەوەی ململانێکان لە جیهانی هاوچەرخدا نییە و پێی وایە کاتێک لە هۆکارە ئانترۆپۆلۆجی و مێژوویییەکان دەکۆڵینەوە، پاڵنەرە ئایینی و فکرییەکان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو هۆکارانەن کە جەنگیان کردووە بە دیاردەیەکی حەتمی. ئۆڤێری لە نووسینەکەیدا ئاماژە بە گفتوگۆ بەناوبانگەکەی ساڵی ١٩٣٢ی نێوان ئەلبێرت ئەنیشتاین و سیگمۆند فرۆید دەکات، کە تێیدا فرۆید توندوتیژیی وەک غەریزیەیەکی زگماکیی  کۆنتڕۆڵنەکراو لێکدایەوە، بەڵام ئۆڤێری جەخت دەکاتەوە کە جەنگ تەنیا لێکەوتەی بایۆلۆجی یان غەریزیی نییە، بەڵکوو بەرئەنجامی ئامادەسازیی فکری و بڕوای عەقیدەیییە. ئەگەرچیش ململانێ لەسەر سەرچاوە ئابوورییەکان و تەماحی فراوانخوازیی سەردارانی مێژوو هاوشانی مەترسییە ئەمنییەکان ڕۆڵیان هەبووە، بەڵام هیچ هۆکارێک بە ئەندازەی (ئایین) نەیتوانیوە بەجۆرێک پاڵنەر بێت بۆ مرۆڤ  تا ئاستی بەخشینی گیانیان بڕۆن. چونکە ئایین ململانێ لە کایەی سوودی ماددی دەردەهێنێت و دەیکاتە ئەرکێکی میتافیزیكی و ئەخلاقی و بەرگێکی پیرۆزی بەبەردا دەکات، شەرعییەتی تەواوی پێدەدات.

لەم چوارچێوەیەدا، ئایدۆلۆژیای ئایینی هێز و مانایەک دەبەخشێتە جەنگەکان کە هیچ تیۆرییەکی ئابووری یان جیۆپۆلیتیکی ناتوانێت شیکاریی بۆ بکات. کاتێک بیرۆکەی ئایینی ڕووبەرەکانی باوەڕی کەسیی جێدەهێڵێت و دەبێتە ئایدۆلۆژیایەک بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت یان جووڵانەوە و هێز و بزاوتە چەکدارەکان، جەنگ لە کێشەیەکی قابل بە دیپلۆماسیەت و سازشەوە دەبێتە بەرەنگاربوونەوەیەکی ڕەها لە نێوان هەق و باتڵدا.

لە ململانێی ئیسرائیل و غەززەدا، ئایدۆلۆژیا؛ خاک لە پێناسە جۆگرافی و سیاسییەکەی دادەماڵێت و دەیکاتە زەمینەیەکی پیرۆز کە هیچ جۆرە ڕێککەوتن و سازشێک نایگرێتەوە؛ لای ڕەوتە مەسیحی و زایۆنییەکانی ئیسرائیل، زەوی جۆگرافیایەکی سیاسی نییە بەڵکوو وەدیهێنانی بەڵێنێکی ئیلاهییە لە دەقە مێژوویییەکاندا کە سەروەریی تەواوی بەسەردا مەرجدار دەکرێت بە ئەرکێکی ئایینی، لە بەرامبەردا لای جووڵانەوەی حەماس، ململانێکە لە چوارچێوەی عەقیدەی جیهاد و پاراستنی پیرۆزییە ئیسلامییەکاندا داڕێژراوە و بەرخۆدان دەبێتە ئەرکێکی ئایینی و شەهادەت دەبێتە بەرزترین ئاستی بەخشینی مانا بە (بوون)، کە ئەمەش هەر سازش و نەرمی نواندن و ڕێککەوتنێک دەکاتە خیانەت لە ئیمان.

ئەم کاریگەرییە ئایدۆلۆژییە ئایینییە تەنیا لە چوارچێوەی خاکدا ناوەستێت، بەڵکوو گەشەسەندنی میژووی بۆچوونە ئایینییەکان لەسەر ئاستی جیهانیی خۆی دەنوێنێت. وەک ئۆڤێری ئاماژەی پێدەکات، مێژووی بیرۆکەکانی جیهاد لە کایەی سیاسیدا لە سەید قوتب و ئیخوان موسلیمینەوە بۆ عەبدوڵڵا عەزام گەشەی کرد کە ڕەوایەتی دا بە جیهادی تاكەکەسی، تاوەکو دەگاتە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش کە بڕوای ئایینییان کردە ئامرازێک بۆ سڕینەوەی جیاوازییەکان.

لە ئاستی دەوڵەتیشدا، ململانێی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نموونەیەکی ناوازە و پڕ بە پێستی باسەکەیە، لە شێواندنی جەنگی ئاسایی بۆ جەنگێکی تیۆلۆجی؛ ئێران لە ڕێگەی دۆکتۆرینی ولایەتی فەقیهەوە داڕشتنەوەی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکەی لەسەر بنەمای عەقیدەی مێژوویی داناوە، بە جۆرێک کە ئەمریکا لە  فەرهەنگی سیاسی و ئایینیی تاراندا تەنیا ڕکابەرێکی ئەتڵەسی نییە، بەڵکوو بەرجەستەبوونی ڕەمزیی ئیستکبار و شەیتانی گەورەیە. ئێران توانیویەتی ئەم داواکارییە پیرۆزانە بخاتە چوارچێوەی دەوڵەت و ڕەوایەتی بە تۆڕی فرەنەتەوەیی تەوەرەی بەرخۆدان ببەخشێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆرداریی جیهانی و ئامادەکردنی زەمینەی دادپەروەریی گەردوونی.

لێرەدایە کە شکستی پڕۆژە ڕۆشنگەرییەکان بۆ بنبڕکردنی جەنگ دەردەکەوێت. فەیلەسوفی ئەڵمانی ئیمانوێل کانت، لە شاكارە فەلسەفییەکەیدا «بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی» (1795)، پێی وابوو کە ئاشتی ئارەزوویەکی ئەخلاقی کۆمەڵگاکان یان حاڵەتێکی سروشتیی بەرهۆش نییە، بەڵکوو پڕۆژەیەکی ئەقڵانیی ڕێکخراوە کە پێویستی بە دامەزراندنی فێدراسیۆنێکی گەردوونیی دەوڵەتە کۆمارییەکان و سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی هەیە. کانت جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەقڵی مۆدێرن دەتوانێت لە ڕێگەی یاسامەندکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشیە ئابوورییەکان (یان پەیوەندییە بازرگانییەکان)، مرۆڤایەتی لە «دۆخی سروشتی» (جەنگی بەردەوام) دەربهێنێت و بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام بیبات. بەڵام هۆکاری سەرەکیی داڕمانی مۆدێلە کانتییەکە لە جیهانی واقیعدا ئەوەیە کە کانت مۆدێلەکەی لەسەر بنەمای «ئەکتەری ئەقڵانی» بینا کردبوو ئەکتەرێک کە سوودی مادی، بەرقەراریی سیاسی و بەهای ژیان دەکاتە پێوەری بڕیارەکانی. کاتێک عەقیدەی ئایینی دێتە نێو کایەکەوە، بە تەواوەتی هاوکێشە کانتییەکە هەڵدەوەشێتەوە؛ چونکە ئایین چەمکی «توندوتیژی» لە ئامرازێکی سیاسییەوە دەگۆڕێت بۆ ئەرکێکی پیرۆز و میتافیزیكی کە تێیدا شکست لەسەر ئەرزی واقیعدا، سەرکەوتنێک لە ئاسماندا مسۆگەر دەکات و، زیانی مادی دەبێتە پاداشتی ڕۆحی ئێجگار گەورە.

بەم شێوەیە، ئەو ئەقڵانیەتەی کانت هیوا و بڕوای پێی هەبوو بۆ دامەزراندنی ئاشتیی هەمیشەیی، لە بەرامبەر لۆژیکی «پیرۆزیی جەنگ»دا تەواو سست و خامۆش دەبێت.

لێکەوتەی مەترسیداری زاڵبوونی پاڵنەری ئایینی لە جەنگە هاوچەرخ و مۆدێرنەکاندا، ئیفلیجکردنی تەواوەتیی زمانی دیپلۆماسیەت و داماڵینی ئەقڵانیەتە لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی. دیپلۆماسیەتی کلاسیک لەسەر بنەمای بەراوردکاریی سوود و زیان و دانوستاندن بەڕێوەدەچێت کە تێیدا لایەنەکان ئامادەن لە پێناو دەستکەوتی ئابووری یان ئاسایش و ئەمنی دەستبەرداری بەشێک لە داواکارییەکانیان ببن، بەڵام کاتێک عەقیدەی ئایینی دەبێتە بزوێنەر، جەنگەکان لە ڕێڕەوی ئەقڵانی دەردەچن چونکە تەنیا ڕێگە بە دوو دەرئەنجام دەدەن کە بریتیین لە سەرکەوتنی ڕەها یان قوربانیدانی پیرۆز. کاتێک ڕکابەر وەک شەیتان یان هەڕەشەیەک لەسەر باوەڕ پێناسە دەکرێت، هەر جۆرە دانوستاندنێک لەگەڵیدا دەبێتە دانپێدانان بە ڕەوایەتیی خراپەکاری، ئەمەش وا دەکات کایەی دیپلۆماسیەت دابخرێت و جەنگەکان درێژخایەن و وێرانکەرتر بن. سەرەنجام، لە جیهانی هاوچەرخدا ئایین نەبووەتە دیاردەیەکی فەرامۆشکراوی مێژوویی، بەڵکو بووەتە کوشندەترین  چەکی ئایدۆلۆژی بۆ شەرعیەتدان بە جەنگ و درێژەدان بە ململانێ جیۆپۆلیتیکییەکان، بە جۆرێک کە ئاشتیی ڕەها و هەمیشەیی کانت لە چەمکێکی ئەقڵانییەوە دەگۆڕێت بۆ ئامانجێکی ئەستەم لە جیهانی دیپلۆماسیدا.

The post پیرۆزیی جەنگ؛ لە هەناوی ئایینەوە appeared first on ژنەفتن.

نیهیلیزم و دەسپێکی ئاگایی
چەندین سەدەیە، مرۆڤ لەناو باوەشی کایە غەیبی، مێتافیزیکی و سیستەمە دۆگماییەکاندا دەژی؛ لەو جیهانبینییەدا، (بوون) چەشنی دەقێکی پیرۆز و پێشوەخت نووسراو سەیر دەکرێت، کە تێیدا مانا، بەها و ئامانجەکانی کەون، بەر لە لەدایکبوونی مرۆڤ ئامادە کراون. لێرەدا حەقیقەت و کەتوار وەک پەرتووکێکی گەورە و پیرۆز وێنا دەکرێن، کە مرۆڤ تەنها خوێنەرێکی گوێڕایەڵ، خزمەتکارێکی دڵسۆز و ئەکتەرێکی بێدەسەڵاتی یەک بە یەکی لاپەڕەکانیەتی.

لەم سۆنگەیەوە، مرۆڤ پێویستی بە داهێنان یان هەڵکۆڵینی مانا نییە؛ چونکە چەمکە باڵاکانی وەک (حەقیقەت، دادپەروەری، چاکە، ئیستاتیکا و شوناس و هتد..)، وەک پێدراوێکی ئیلاهی ئامادەکراو  و پێشکەش بە عەقڵی کراون. بەم جۆرە مرۆ، تەنها جێبەجێکاری نەخشەیەکی پێشوەختەی کەون و گەردوون پێناسە دەکرێ.

ئەم دڵنەوایییە وەهمییە، ئەگەرچی جۆرێک لە ئارامیی ڕۆحی و کاتی دەبەخشێت، لێ لە جەوهەردا ئیرادەی تاک پەک دەخات و هۆشیاریی مرۆڤ لە پێگەیەکی ناچالاک و پاشکۆدا کورت دەکاتەوە؛ چونکە کاتێک سیناریۆی جیهان پێشوەختە نووسرابێت، بەهاکان بەر لە (بوون) دیاری کرابن، ئازادیی ڕەها دەبێتە چەمکێکی داڕماو لە مانا.

بۆیە کاتێك ئەقڵی ڕەخنەیی گەشە دەکات و هۆشیاری سەر پێ دەکەوێت، یەکەمین هەنگاو، تێکشکاندنی ئەم سەرابە خەڵەتێنەرانە دەبێت. ئەقڵ، کەتوار لە ڕووبەرگە مێژوویی و ئەفسانەیییەکەی ڕووت دەکاتەوە و مرۆڤ ڕووبەڕووی بۆشایییەکی مەزن دەکات؛ گەردوونێکی بێدەنگ کایەیەکی بێباک، کە هیچ مانا و بەها و نیشانەیەکی پێشوەخت بۆ ژیان ناگرێتەخۆ.

ئەوەی لێرەدا زۆرتر جێی تێڕامان دەبێت، ئەو پارادۆکسە قووڵەیە کە تێیدا مانا لە دژەکەی (واتە لە ناو بێماناییدا) دێتە بوون. ژان پۆڵ سارتەر لە پەرتووکی (بوون و نەبوون) ئاماژە بەوە دەکات کە “بوون پێش جەوهەر دەکەوێت”. ئەمە بەو مانایەیە کە مرۆڤ سەرەتا دێتە جیهانێکەوە هیچ پێناسە و ئامانجێکی تێدا نییە؛ مرۆڤ وەک کائینێکی خاڵی دەست پێ دەکات.

کاتێک ئەقڵ دەرک بەم بەتاڵییە دەکات، تووشی شۆک دەبێت، ئەم شۆکە ئەو ئاوێنەیەیە کە ئاگایی تیایدا دەبووژێتەوە. مرۆڤ تا تێنەگات کە هیچ مانا و بەهایەک لە سەرووی خۆیەوە پێی نەدراوە، هەرگیز بە ئاگا نایەت.

بێمانایی کەون ڕاستییەکی تاڵە و؛ کەتوار لە بنەڕەتدا بێدەنگە لە هەمبەر هاواری مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت. بەڵام کاتێک ئەقڵی ئازاد لە ڕێی شۆکی نیهیلیزمەوە ئەم ڕاستییە ڕەهایە پەسەند دەکات، وەرچەرخانێکی گەورە لە ئاگاییدا ڕوو دەدات؛ هەموو ئەو چەمکە مێتافیزیکی و نەریتییانەی کە بە ناوی “مانای گەردووونی” یان “چارەنووس” بەسەر مرۆڤدا سەپێنرابوون، جەوهەری وەهمییان دادەماڵرێت و لەبەر یەک هەڵدەوەشێنەوە. ئەم کاتەیە کە مرۆڤ لە ژێردەستەیی دۆگماکان و غافڵبوونی فیکری و ئەفسانەیی ڕزگاری دەبێت. لێرەوە، مرۆ لە بەکاربەرێکی پاسیڤی بەهاکانەوە دەگۆڕێت بۆ سەروەر و خاوەنی ڕەهای ئیرادەی ڕادیکاڵی خۆی.

ئەلبێرت کامۆ لە ئەفسانەی (سیزیف) ئەم دۆخە بە (پڕوپووچی) پێناسە دەکات، ململانێی نێوان حەزی مرۆڤ بۆ مانا و بێدەنگی و ساردی گەردوون. کامۆ دەڵێت چارەسەرەکە خۆکوشتن یان گەڕانەوە بۆ وەهمە کۆنەکان نییە، بەڵکوو “یاخیبوونە”. ئەم یاخیبوونە، گۆڕینی مرۆڤە لە ” ملکەچی مانا” بۆ “داهێنەری مانا”.

دەرگیربوون بە نیهیلیزم نە تەنیا کۆتا مەنزڵگە نییە بۆ عەقڵی مرۆڤ، بەڵکوو ئەو پردە پێویستەیە کە دەبێت پێیدا تێپەڕین بۆ گەیشتن بە ئاگایییەکی ڕەها. مرۆڤی هاوچەرخ پێویستی بە تێپەڕبوون هەیە لەو هزرە ساوایەی کە هەمیشە چاوەڕێی بەها و مانای سازکراو بوو لە  سەرووی خۆی. مانا لە بێماناییەوە دێتە بوون، ڕێک وەک چۆن ڕووناکی لە تاریکترین چرکەساتی شەودا دەرک بە ئەهمییەت و ماناکەی دەکرێت. نیهیلیزم وەهمەکان دەسووتێنێت و دەیانکاتە خۆڵەمێش، لە ناویشیدا، ئەقڵی یاخیبووی مرۆڤ وەک قەقنەسێک (Phoenix) سەرلەنوێ لەدایک دەبێتەوە، بە ئاگایییەکی باڵا ، ئیرادەیەکی بەهێزتر و مانایەکی خۆکرد و مرۆیی. ئەمە ئەو حەقیقەتە بێخەوشەیە کە مرۆڤی ئازاد بە ئەقڵ و هۆشیاریی خۆی پێی دەگات.

سەرچاوەکان:

1. Sartre, Jean-Paul. (1943). Being and Nothingness (L’Être et le néant). –

2. Camus, Albert. (1942). The Myth of Sisyphus (Le Mythe de Sisyphe). –

یالوم، اروین. (۱۳۸۹). روان‌درمانی وجودی. ترجمه سپیده حبیب. تهران: نشر قطره. (بخش آزادی و پوچی).

2. سارتر، ژان پل. (۱۳۹۴). هستی و نیستی. ترجمه مهستی بحرینی. تهران: نیلوفر. (بررسی مفهوم عدم و آگاهی).

The post نیهیلیزم و دەسپێکی ئاگایی appeared first on ژنەفتن.