مەرجەکانی بڵاوکردنەوە

 

    • تێکست و بابەتەکە بەتەختەکلیلی کوردی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەفەرمی ناسێنراوە و لەسەر ۆورد دێکۆمێنت نووسرابێت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کرتە لێرە بکە.
    • لەڕووی ڕێنووس و ئیملاییەوە ئەدێت و هەڵەچنی کرابێت و لانیکەم کەمترین هەڵەی تێدابێت کە ئێمە بتوانین بە جارێک پێداچوونەوە، هەڵەبڕی بکەین.
    • دەبێت بابەتەکان (توێژینەوە و بابەتی تیۆریی و وتار و بۆچوونەکان…) ڕەچاوی بنەماکانی نووسین لەو بوارانەدا کرابێت. بۆ تێکستی ئەدەبی'یش ئێمە داهێنان لەبەرچاو دەگرین.
    • بۆ بابەتی وەرگێڕدراو دەبێ ناوی سەرچاوەکە یان لینکی سەرچاوە ئۆرژیناڵەکەی لەگەڵدا بێت.
    • هەر بابەتێک کە ئاماژەی ڕەوایەتدانی بە (فاشیزم و ڕاسیزم و سێکسیزمی و دژە ئازادی و دژە ژن) تێدابێت، بڵاونابێتەوە.
    • هەر بابەتێکیش وشە و دەستەواژەی زۆری زمانە بیانییەکا تێدابێت بڵاوناکرێتەوە، مەگەر ئەو چەمک و زاراوە فیکری و فەلسەفییانەی کە لە زمانە ئۆرژیناڵەکەوە وەرگیراون و تاڕادەیەکی زۆر جێکەوتوون.
    • ئەگەر هەر تێکست و بابەتێک تا چوار ڕۆژ بڵاونەکرایەوە، ئەوە لەبەر هۆیەک لەو هۆیانەی سەرەوە بڵاونەکراوەتەوە و ئێمە ناچار نین ڕوونکردنەوە بدەین.
    • بابەت و تێکستێک کە پێشتر لە ماڵپەڕ یان سایتێکی دیکە بڵاوکرابێتەوە، لێرە بڵاوناکرێتەوە.
    • زۆر سپاسی نووسەران و بەردەنگە بەڕیز و خۆشەویستەکانی ماڵپەڕی (ژنەفتن) دەکەین کە تەنیا لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەتی ماڵپەڕەکەوە، یان بەشی پەیوەندی بابەتەکانیان (یان ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانیان) بنێرن.