بوونخوازی Archives - ژنەفتن
دەروونزانیی بوونخوازانەی ژان پۆل سارتەر لە هەمبەر فرۆیددا
سەرەتایەکانی سەرهەڵدانی زانستی دەروونزانی لە سەدەی نۆزدەیەمدا پێویستە خۆی بە قەرزاری نەخۆشیی (هیستریا – Hysteria) بزانێت. ئەم نەخۆشییە لە سەدەیەی نۆزدەیەمدا کۆمەلێک پزیشکی سەرقالی خۆی کردبوو، کە بەتەواوی لە چارەسەرکردنیدا بێ دەسەڵات مابوونەوە. نەخۆشێک کە شەو دەخەوت و دەستی ڕاستی بە تەواوی سڕ دەبوو و لە شەوی داهاتوودا ئەم سڕییە بۆ دەستی چەپی دەگوازرایەوە، یان لە شەوێکدا توانای قسەکردن یان گوێگرتنی نەخۆشەکە بە تەواوی نەدەما و شەوی پاشتر چاک دەبوویەوە، زانستی پزیشکی لەهەمبەر چارەسەریدا، بە چۆکدا هێنابوو. نەخۆشێک کە لە پرێکدا بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی ڕەق یان وشک دەبوو و وەک ئیفلیجێک دەردەکەوت و پاش ماوەیەک چاک دەبوویەوە و دیسان بۆ شوێنێکی تری جەستەی دەگوازرایەوە، هەندێک پزیشکی خستە ئەو گومانەی کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە بە فێڵ و فریوی هەندێک کەسی بزانن کە توانای ئیشکردنیان نییە و خۆیان لە بەرپرسیارەتییە کۆمەڵایەتییەکاندا دەدزنەوە.[1]
ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسووفی فەڕەنسی
لە ناو وڵاتە ئەورووپییەکاندا وڵاتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە هەمبەر چارەسەری ئەم نەخۆشییەدا، بیر و بۆچوونی جیاوازیان هەبوو و پزیشکەکان لە دوو بەرەی جیاوازدا بوون. پزیشکە ئەڵمانییەکان نەخۆشی هیستریایان بە جۆرێک لە فێل و فریوی مرۆڤەکان دەزانی بە مەبەستی هەڵاتن لە ئەرکە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەڵام بە پێچەوانەوە لە وڵاتی فەڕەنسا بە جۆرێک نەخۆشی هەژمار دەکرا و بەدوای هۆکارەکانی دەگەڕان. پزیشکە فەڕەنسییەکان بە وێنەگرتنی جەستە و تۆمارکردنی هێما و نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە زۆر بە وردی چاودێریی نەخۆشەکانیان دەکرد و بەدوای هۆکارێکی لۆژیکی بۆ ئەم نەخۆشییە دەگەڕان. لە نێوان پزیشکە فەڕنسییەکاندا (ژان مارتین کارۆت- Jean-Martin Charcot) زۆر بە چڕی و لە ڕێگەی توێژینەوەوە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری ئەم نەخۆشییەی دەدا. ژان مارتین ئەگەرچی بە درێژاییی ژیانیدا وەک پزیشکێک نەیتوانی چارەسەری نەخۆشی هیستریا بدۆزێتەوە یان هۆکارەکانی بزانێت بەڵام، لە سەرخستنی زانستی دەروونزانیدا ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێرێت. چونکو هەر لەم سەردەمەیە کە (زیگمۆند فرۆید) بە هۆی زیرەکی و لێهاتووییەوە، بوورسییەیەکی خوێندن لە بواری پزیشکی وەردەگرێت و ڕوو لە وڵاتی فەڕەنسا دەکات و لەم ڕێگەیەوە لەگەڵ ژان مارتینی مامۆستای ئاشنا دەبێت. فرۆید لە یەکەمین رۆژی خوێندنیدا تووشی مەرگی یەکێک لە نەخۆشەکانی ژان مارتین دەبێت کە هەڵگری هیستریایە. ژان مارتین مێشکی ئەم نەخۆشە لە کاسەی سەری دەردەهێنێت و وەک ئەرکێک فرۆید ڕادەسپیرێت کە بە توێژینەوەیەک ئەو بەشەی مێشکی دیاری بکات کە ئازاری پێگەیشتووە یان لە رواڵەتی ئاساییی خۆی لایداوە. فرۆید پاش تاوتوێکردن و پشکنینی وردی مێشکی ئەو نەخۆشە نەیتوانی هیچ جۆرە ئاماژە یان هێمایەک دەستنیشان بکات کە هۆکاری درووستبوونی نەخۆشی هیستریا بێت. واتا نە لە مێشک نە لە جەستەی نەخۆشەکاندا هیچ جۆرە نیشانەیەکی نائاسایی بەدی نەدەکرا کە دەرخەری ئەم نەخۆشییە بێت[2]. توێژینەوە بەردەوامەکانی فرۆید لەسەر نەخۆشی هیستریا و تەنانەت خەونی موگناتیسی فرۆید دەگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی کە شتێک لە دەرەوەی جەستەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵە و ڕەفتارەکانی مرۆڤدا هەیە، کە ئەویش جیهانی زەینە. تاوتوێکردنی جیهانی زەین و خەونەکانی مرۆڤ لە لایەن فرۆیدەوە، زانستێکی نوێی بە ناوی (دەروونزانی)[3] هێنایە کایەوە کە تا پێش ئەو سەردەمە بوونی نەبوو.
فرۆید لە پاش چەندین توێژینەوەی دوور و درێژ لەسەر جیهانی زەین کە بە نەخۆشیی هیستریا وەک بنچینە و پاڵنەرێک  دەستی پێ کرد، توانی جیهانی (نەست)مان بۆ کەشف بکات. دۆزینەوەی جیهانی نەست شۆڕشێک بوو کە گورزێکی کوشندەی لە تێورییە ئۆرگانیکەکانی پێش خۆیدا و زۆربەیانی پوچ کردەوە و بەم شێوەیە زانستی دەروونزانیی فرۆید شوێنیانی گرتەوە. فرۆید زەینی مرۆڤی بۆ دوو بەشی (هەست – وشیار) و (نەست- ناوشیار) دابەش کرد. هەستی مرۆڤ ئەو بەشەیە کە بەتەواوی لە ژێر رکێفی مرۆڤدایە و خۆی لێی بەرپرسیارە، بەڵام نەست بە پێچەوانەی هەستەوە بەشێکی گەورەی زەینی داگیر کردووە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جووڵە و رەفتارەکانی مرۆڤدا هەیە. فرۆید بە داهێنانی کۆمەڵێک چەمکی وەک (نیهاد) و (من) و (منی باڵا)[4] هتد… سەلماندی کە ڕابردووی مرۆڤ کاریگەری لەسەر ئێستایدا هەیە. نەستی مرۆڤ ئەو بەشە تاریک و شاراوەیەیە کە بە سەرچاوەی رەفتارەکانی مرۆڤ هەژمار دەکرێت. واتا مرۆڤ تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەریی نەستیدایە و جووڵە و کردارەکانی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا نییە. مرۆڤ هیچ نییە جگە لە بیرەوەرییەکانی  و ئێستای من کۆی ڕابردووی منە. کەواتە بە پشکنین و چاودێریی زەینی مرۆڤ دەکرێت، زۆرشت لەبارەیەوە بزانین. فرۆید پێی وایە، غەریزە سەرکوتکراوەکانی مرۆڤ، وەک گرێیەک لە شێوەی هێما و ئاماژە و دڕکە و خەوندا دەردەکەون و بە درێژاییی پرۆسەی ژیاندا بە شێوەیەک لە شێوەکان خۆیان بەرجەستە دەکەنەوە و بەم شێوەیە ڕابردوو، ئێستای مرۆڤ دروست دەکات[5].
سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦-١٩٣٩) دەروونناس و فەیلەسوفی نەمسایی
کەشفی جیهانی (نەست) یان نائاگایی لەلایەن فرۆیدەوە، هەوڵێک بوو بۆ ناسین و جووڵە و ڕەفتارەکانی مرۆڤ کە ڕابردوو بە شێویەکی بەردەوام ڕۆڵی تێدا دەگێرێت. فرۆید پێی وابوو زۆرێک لە بڕیار و هەڵسوکەوتەکانی ئێمە لەو بەشانەی زەینمان سەرچاوە دەگرن کە خۆمان لێی بێ ئاگاین. سەرکوتکردنی غەریزە سێکسییەکان هەر لە تەمەنی منداڵیدا، دەرئەنجامێکی خراپی لەسەر داهاتووی کەسایەتیی ئێمەدا دەبێت. بە شێویەکی گشتی، فرۆید جیهانی ناوشیاری نەست کە بە بیرەوەری و ئارەزووە سەرکوتکراوەکان و خەون و سێکس دەورە دراوە، بە هۆکارێک دەزانێت کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕەفتارمان دروست دەکات. بەو واتایەی کە مرۆڤ بەشێکی زۆری هەڵسوکەوتەکانی لە ژێر ڕکێفی خۆیدا نییە و نەست پێمانی ئەنجام دەدات. بیر و بۆچوونەکانی فرۆید لە سەردەمی خۆیدا، سەرەتا بە سانایی لە لایەن کۆمەڵگاوە پەسەند نەدەکرا و بگرە زۆربەی جار لە لایەن نووسەرانیشەوە تووشی ڕەخنەی تووند دەبوویەوە. زۆرێک لەو باوەڕەدا بوون کە فرۆید لە کۆمەڵێک بابەتی وەکوو هەستی سێکسی لە سەردەمی منداڵیدا یان خودی سێکس وەک پاڵنەرێک لەسەر بڕیاردان و دیاریکردنی کردارەکانی مرۆڤ، زێدەڕۆیی کردووە.
لەناو ڕەخنەگرانی فرۆیددا، ژان پۆل سارتەری فەڕەنسی هەوڵ دەدات بە شێویەکی لۆژیکی بۆچوونەکاتی ڕەت بکاتەوە و بناغە و بنەمای نەستی فرۆید هەڵتەکێنێت. سارتەر دەڵێت ((بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە))[6]، واتا چیەتیی مرۆڤ دەکەوێتە دوای لەدایکبوونی. مرۆڤ سەرەتا لەدایک دەبێت. جگە لە گۆشت و دەمار و خوێن هیچی تر نییە. مرۆڤ لە رێگەی هەڵبژاردندا ماهییەت یان چیەتی بۆ خۆی دیاری دەکات. هیچ هێزێکی دەرەکی یان ناوەکی ناتوانێت بڕیار لە چیەتیی مرۆڤ بدات. سارتەر باوەڕی تەواوی بە ئازادی و هەڵبژاردن هەیە و پێی وایە مرۆڤ هەر لە سەرەتای لەدایکبوونیدا زەینی لە لاپەڕەیەکی سپی دەچێت و دواتر خۆی بەپێی هەڵبژاردن و ئازادیی خۆیەوە بیرەوەری تێدا تۆمار دەکات. بەو واتایەی کە هیچ هێزێکی ناوەکی یان دەرەکی ناتوانێت لەبڕی مرۆڤ بڕیار بدات. فەلسەفەی بوونخوازی سارتەر لەو شوێنە لە دژی نەستی فرۆید دەوەستێتەوە، کە پێی وایە نەست کاریگەری لەسەر کەسایەتیی مرۆڤ دەبێت، لە کاتێکدا سارتەر مرۆڤ بە کەسێکی ئازاد دەزانێت کە دواجار خۆی بریار دەدات.
سارتەر لە کتێبی بوون و نەبووندا[7] دەڵێت کاتێک ئێمە باس لە نەست یان بەشی نائاگایی زەینمان دەکەین، بەو واتایەیە کە ئەم نەستە دەناسین و ئاگاییمان لەسەری هەیە. کاتێک دەڵێین بەشێک بە ناوی نەست لە زەینماندا بوونی هەیە، هەر خۆی نیشانەی ناسین و ئاگاییی ئێمەیە لەسەری، کەواتە شتێک بە ناوی نەست یان نائاگایی بوونی نییە، ئەگینا هەستمان پێ نەدەکرد. بەم پێیە بێت جووڵە ڕەفتارەکانی ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە ژێر ڕکێفی نەستماندا نییە بەڵکوو لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ئێمەیە. من ئازادم لە هەڵبژاردندا کە کام رێگەیە هەڵبژێرم، نەست هیچ ڕۆڵێکی لەم بابەتەدا نییە. ئەمە مرۆڤە کە خۆی دواجار بڕیار دەدات. مرۆڤ پرۆسەیەکە بەردەوام بەرەو داهاتوو دەچێت و خۆی ئاکار و ڕەفتار و جووڵە و بڕیارەکانی دیاری دەکات. خۆم بڕیار دەدەم کە باش بم یان خراپ، نەک نەستێک لە دەرەوەی ئاگاییی مندا بڕیارم لەسەر بدات. سارتەر پێی وایە کە نەستی فرۆیدی بە شێوەیەکی ناچارەکی و بەبێ ویستی مرۆڤ، خۆی بەسەر زەیندا سەپاندووە و هەڵەیە گەر بڵێین هەر ئەوە کە جووڵە و ڕەفتارەکانمان دیاری دەکات. سارتەر ڕابردوو و ئێس[8]تا و داهاتووی مرۆڤ، وەک سێ بەشی سەربەخۆ لێیان ناڕوانێت بەڵکوو بە شێوەیەکی یەکگرتوو و یەکسان دەیانبینێت کە مرۆڤ تیدا، بەردەوام ڕوو لە داهاتوو دەڕوات. واتا مرۆڤ وەک پرۆسەیەک داهاتوو، دروستی دەکات. من لە داهاتوودا دەبمە ئەو شتەی کە ئێستا نیم. سارتەر دەڵێت، فرۆید بە تەواوی هەڵەیە کە مەبەستێتی مرۆڤ لە ڕێگەی ڕابردوو یان خەونەکانیدا، کەسایەتییەکەی کەشف بکات، بەڵکوو پێویستە لە ڕێگەی داهاتوو ئەو کارە بکات. دەروونزان پێویستە بزانێت کە مرۆڤ چۆن بیر لە داهاتوو دەکاتەوە، نەک لە ڕابردوویدا نوقم بێت. سارتەر باوەڕی بە دەروونزانییەک هەیە کە بوونخوازانە بێت[9]. واتا بوونێک کە بەردەوام ڕوو لە داهاتوو دەڕوات، نەک بە پێچەوانەوە لە ڕابردوو بڕوانێت. بوونێک کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە چیەتیی خۆی دیاری دەکات.
[1] صادقی، مجید (١٣٨١)، مفهوم هیستری، تهران، تازەهای علوم شناختی، سال٤، شمارەی ١.
[2] ناوی ئەو وتارەی کە فرۆید لە ئەنجامی توێژینەوەی مێشکی ئەو نەخۆشە پاش تاوتوێکردنیدا نوووسی:
A comparison between hysterical and organic symptomatology
[3] فروید، زیگموند (١٣٩٦)، شرحی کوتاە دربارە روانکاوی، حسین پایندە، مجلە ارغنون، شمارە ٢١.
[4] فروید، زیگموند (١٣٩٦)، ضمیر ناخودآگاە، شهریار وقفی پور، مجلە ارغنون، شمارە ٢١,
[5] بیات، حسین (١٣٩٠)، داستان نویسی جریال سیال ذهن، چاپ دووم، تهران، شرکت انتشارات علمی و فرهنگی.
[6] احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.
[7] ژان پۆل، سارتەر، بوون و نەبوون، وەرگێرانی د. محەمد کەمال، سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١١.
[9] بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەسەر دەروونزانی بوونخوازنە بڕوانە کتێبی:
سیوەیلی، ڕێبوار، حەمەساڵح، یوسف، حوسێن، محەمەد تەها (٢٠٢٣)، بەرەو دەروونزانی بوونخوازانە، کیەکەگارد و دەروونزانە بوونخوازەکان، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپی ناوەندی فێربوون.
The post دەروونزانیی بوونخوازانەی ژان پۆل سارتەر لە هەمبەر فرۆیددا appeared first on ژنەفتن.
کرۆکی ئەندێشەی سارتەر لە فەلسەفی بوونخوازیدا
قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیزم یان بوونخوازی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی سەرەکی لە قوتابخانەکانی پێش خۆی جیا دەکرێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی قوتابخانەکە، بڕینی سنووری فەلسەفە و دزەکردنێتی بە ناو جیهانی ئەدەبدا. بوونخوازی ڕەنگە تاکە قوتابخانەیەکی فەلسەفی بێت کە لە ئاستێکی باڵادا بە ناو ئەدەبیاتدا ڕۆ چووە و زۆر بەوردی تیۆرەکانی تێدا بەرجەستە کراوە. لەناو فەیلەسووفەکانی ئەم قوتابخانەیەدا ژان پۆل سارتەر سنووری نێوان ئەدەبیات و فەلسەفەی گەیاندە یەکتر و هەموو بیرۆکە فەلسەفییەکانی لە بەرگی ڕۆمان و چیرۆکی درێژ و شانۆنامەدا، داڕشتەوە. خاڵێکی تری ئەم قوتابخانەیە نزیک کردنەوەی فەلسەفەیە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکاندا، بە جۆرێک کە لە هەوڵدا بووە کێشە فەلسەفییەکانی مرۆڤ وڵام بداتەوە. لە ڕاستیدا دەکرێت بڵێین فەلسەفەی بوونخوازی بەرپەرچدانەوەیەک بوو لە دژی فەلسەفەکانی پێش خۆی، کە لە واقیع و ژیانی مرۆڤدا دوور کەوتبوونەوە و لەناو کۆمەڵێک چەمکی ئەبستراکدا گیریان خواردبوو.1ئەم قوتابخانەیە کە ژان پۆل سارتەر دەستێکی سەرەکی لە سەرخستنیدا هەبوو، دەرکەوت تا پێداچوونەوە بۆ وڵامی ئەو پرسیارانە بکات، کە لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆناندا گەڵاڵە کرابوو. چ شتێک واتا بە ژیانمان دەبەخشێت؟ ژیانی مرۆڤ ئامانجێکی تایبەتی هەیە؟ مرۆڤ پێویستە لەپێناو ئەو ئامانجەدا بجەنگێت؟ مرۆڤ بە چ مەبەستێک لەم جیهانە پووچەدا دەژیت؟
ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسووفی فەرەنسی
بابەتی بوون و ماهیەتی مرۆڤ بە درێژاییی میژووی فەلسەفە، جێگەی مشتومڕ بووە. لە فەلسەفەی یۆنانییەکاندا ئەفڵاتوون و ئەرستۆ لەو باوەڕەدا بوون، کە مرۆڤ سروشت و ماهیەتی تایبەت بە خۆی هەیە و پێش لە لەدایکبوونی خۆی بەسەردا سەپاندووە. واتا مرۆڤ چارەنووسێکی پێشوەختەی بۆ دیاری کراوە 2 و، کاتێک کە لەدایک دەبێت پێویستە بەدوای ئەو چارەنووسەدا بگەرێت و خۆی تێدا بدۆزێتەوە. ئەرکی مرۆڤ لە ژیاندا تەنیا دۆزینەوەی ماهیەتی خۆیەتی و پێویستە پێوەی پابەند بێت. بە بڕوای ئەفلاتوون مەرج نییە هەموو کەسێک لە ژیاندا بتوانێت ئەو ماهیەتە بدۆزێتەوە کە بۆی دیاری کراوە، بەڵام باشترین مرۆڤەکان، ئەو کەسانەن کە بەدوای ئەو خەونە دەکەون کە پێشتر بۆیان دەستنیشان کراوە. بە زمانێکی سادەتر دەکرێن بڵێین کەسێک پێش لەدایکبوونی بڕیاری لەسەر دراوە ببێت بە موزیکژەن، کاتێک کە لەدایک دەبێت پێویستە خۆی لەو حەز و ئارەزووە یان ئەو پیشەیە بدۆزێتەوە کە بۆی دیاری کراوە. ئەگەر کەسانێک دەبینی کە لە پیشەکەیان یان ژیانیان ناڕازین هۆکارەکەی ئەمەیە کە ماهیەتی ڕاستەقینەی خۆیان نەدۆزیوەتەوە. ئەم جۆرە بیرکردنەوانە کە (ماهیەتی مرۆڤ پێش لەدایکبوونی دەکەوێت) بە درێژاییی ساڵانێکی زۆر نەک هەر ڕەت نەکرایەوە، بگرە لەلایەن کۆمەڵێک لایەنی ترەوە پەرەی زیاتری پێدراوە. سەرەکیترین لایەنگرانیشی ئایینە ئاسمانییەکانن. ئەوان لەو باوەڕەدان کە خودا دەستی لە چارەنووسی مرۆڤدا هەیە و بەبێ ئیزنی ئەو تەنانەت گەڵای دارێکیش ناکەوێت.
لە سەدەی نۆزدە بابەتی بوون و ماهیەتی مرۆڤ لەلایەن فەیلەسووفانی وەک نیچە و سورێن کێرکەگارد باس کراوە و لە سەدەی بیستەمیشدا بابەتی بوون و ماهیەتی مرۆڤ جارێکی تر لەلایەن فەیلەسووفانی وەک هایدێگەر و و ژان پۆل سارتەر، بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە ورووژێنرایەوە. لەناو ئەم فەیلەسوفانەدا ژان پۆل سارتەر زۆر بە ڕاشکاوی تێڕوانینی ماهیەتی پێشوەختەی مرۆڤی ڕەت کردەوە. سارتەر دەڵێت؛ ماهیەتی مرۆڤ ناکەوێتە پێش بوونیەوە، بەڵکقو بە پێچەوانەوە (بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهیەتییەوە)3. ئەم وتەیەی سارتەر کە کرۆکی فەلسەفەکەی لەخۆ گرتووە، دواجار بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی فەلسەفی بوونخوازی جێگیر دەکرێت. سارتەر دەڵێت مرۆڤ لە سەرەتادا لەدایک دەبێت، واتا تەنیا گۆشت و دەمار و خوێنە. دواتر لە ڕێگەی کردارەکانیدا ماهیەتێک بۆ خۆی دیاری دەکات و هەموو شتێک لەدەست خۆیەتی. هیچ هێزێکی دەرەکی، چارەنووس و ماهیەت بۆ مرۆڤ دیاری ناکات. مرۆڤ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە خۆی دروست دەکات. فەیلەسووفەکانی قوتابخانەی بوونخوازی جارێکی تر پرسیارە چەقبەستووەکانی سەردەمی فەلسەفەی یۆنانی کۆن گەڵاڵە دەکەنەوە. چ شتێک واتا بە ژیانمان دەبەخشێت؟ ژیانی مرۆڤ ئامانجێکی تایبەتی هەیە؟ مرۆڤ پێویستە لەپێناو ئەو ئامانجەدا بجەنگێت؟ مرۆڤ بە چ مەبەستێک لەم جیهانە پووچەدا دەژیت؟
لەناو فەیلەسووفە بوونخوازەکاندا کەسانێک وەک سارتەر کە باوەڕیان بە هیچ هێزێکی دەرەکی نییە، چارەنووسی مرۆڤ دیاری بکات یان کاریگەری لەسەر ژیانیدا هەبێت، بێ باوەڕی خۆیان بە ئاشکرا ڕاگەیاند. بەڵام لە ناویشاندا کەسانێکی وەک سورێن کێرکەگارد،4 باوەڕیان بە هێزێکی دەرەکی لە سەروو دەسەڵاتی مرۆڤدا هەبوو. لێرەدا ئەگەرچی ئەم بابەتە بە خاڵی ناکۆکی ئەم دوو ڕەوتەی ناو فەلسەفەی بوونخوازی هەژمار دەکرێت، بەڵام هەر دوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ژیان ئامانج و مەبەستێکی دیاریکراوی نییە. واتا کەسێکی وەک کێرکەگارد ئەگەرچی کەسێکی خوداباوەڕە، بەڵام لەو باوەڕەدا نییە، کە خوا بۆ تاک بە تاکی مرۆڤەکان بە پلانێکی پێشوەختە، داهاتوویانی لە لەوحێکدا نووسی بێتەوە و یان ژیانی بە ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی ئەفراندبێت. ئەم خاڵە، کە ژیان ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی لەپشت نییە، تەواوی فەیلەسووفەکانی قوتابخانەی بوونخوازی کۆ دەکاتەوە. هەر بەم هۆیەشە، کە زۆر جار فەلسەفەی بوونخوازی ڕووبەرووی ئەو تۆمەتانە دەبێتەوە کە ژیان بە تاریک و ڕەش دەبینێت و پڕە لە بێهیوایی.
بێهیوایی، نالۆژیکی، بێمانایی و پووچی، کە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا چەمکی (Absurd)ــی لە بەرانبەردا بەکار هاتووە، باس و خواستی زۆربەی فەیلەسووفەکانی ئەم قوتابخانەیە بووە. پووچی یان (ئەبسێرد) واتا دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە مرۆڤ بە دوایاندا دەگرێت، بەڵام لە جیهانێکدا، کە خۆی هیچ واتایەکی نییە. واتا مرۆڤ بە دوای واتای ژیاندا دەگەرێت لە جیهانێکی بێواتادا. رۆڵی سارتەر لێرەدا زیاتر بەرجەستە دەبێت، کە مەبەستیەتی فەلسەفەکەی لەم قەیرانە ڕزگار بکات و لە هەناوی ئەو پووچییەدا شتێک هەڵبهێنجێت. بە بڕوای سارتەر مرۆڤ کاتێک دەتوانێت خۆی لەم بێمانایییەی ژیاندا ڕزگار بکات، کە باوەڕی بە ئازادیی خۆی هەبێت و خۆی داهاتووەکەی بنیات بنێـت. من دەتوانم کۆمەڵێک بەرنامە و پلانی تایبەت بە خۆمم هەبێت و پەیڕەویان بکەم یان دەتوانم قوتابخانەیەکی ئەخلاقی بۆ خۆم دابڕێژم و لە سەری برۆم. هیچ کەسێک لەو پێگەیەدا نییە کە بتوانێت ڕێگەی ڕاستت نیشان بدات. تەنیا خۆتی کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕێگەی خۆت دەستنیشان دەکەیت. هاورێ و خزم و دۆست و تەنانەت دایک و باوکیشت مافی ئەوەیان نییە کە ڕێگر بن لە بەردەم هەڵبژاردنەکانی تۆدا، چونکە ئەوانیش پێشتر لە هەمان دۆخی تۆدا بوون. جگە لە خۆت، کەس ناتوانێت بڵێت هەڵبژاردن و شێوازی ژیانی تۆ هەڵەیە. مرۆڤ دواجار لە ڕێگەی تاقیکردنەوەوە، ئەو شێوازە ژیانە دەدۆزێتەوە، کە تیدا ئاسودەیە. بە دەستی خۆت داهاتووی خۆت دروست بکە و بگە بەو ئامانجەی، کە وێنات کردووە. سارتەر بۆ زیاتر خستنەڕووی ئەم بابەتە نمونەیەک دەهێنێتەوە،5 لە سەردەمی داگیرکردنی فەڕەنسا لەلایەن نازییەکانەوە لە ساڵی (١٩٤٠)دا، قوتابییەکی دەکەوێتە نێوان دوو جۆرە هەڵبژاردنەوە. لە لایەک برایەکی لەم شەڕەدا کوژراوە و خەریکە وڵاتیان داگیر دەکرێت، لە لایەکی تر دایکێکی پیر و نەخۆشی لە ماڵەوەدا هەیە، کە جەرگی سووتاوە. ئەو نازانێت بچێتە پاڵ سوپای فەڕەنسا و تۆڵەی برایەکەی بکاتەوە یان لە ماڵەوە بمێنێتەوە ئاگای لە دایکە پیرەکەی بێت. سارتەر دەڵێت ئەم قوتابییە پرسیاری لە زۆر کەس دەکرد، تا ڕێگە ڕاستەکەی پێ نیشان بدەن، بەڵام وڵامێکی ڕاستی دەست نەدەکەوت. سارتەر پێی وایە، جگە لە خۆی کەسی تر نەیدەتوانی وڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە. دواجار ئەوە خودی خۆیەتی کە پێویستە هەڵبژاردنێک ئەنجام بدات. لێرەدا نە ئایین و نە ئەخلاق ناتوانن ڕێگە گونجاوەکەی بۆ دیاری بکەن. تۆ ئازادی کەواتە خۆت هەڵی بژێرە. کەس ناتوانێت سەرکۆنەی تۆ بکات کە کام ڕێگەیە هەڵدەبژێریت، چونکە بارودۆخی تۆ لەو ساتەدا ئەمە دەخوازێت.
لە کۆتاییی باسەکەدا زۆر بە کورتی دەکرێت ئاماژە بە دوو بیرۆکەی ناکۆک و دژ بە یەک بکەین. بیرۆکەیەک کە لە سەردەمی فەلسەفی کۆنی یۆنانەوە تا دەگاتە، ئایینە ئاسمانییەکان و تەنانەت ئەم سەردەمەش، پێیان وایە کە ژیانی مرۆڤ بە مەبەست و ئامانجێکی تایبەت ئەفرێندراوە و پڕە لە واتا و ئەرکی مرۆڤ تەنیا دۆزینەوەی واتا ڕاستەقینەکەیە. لایەنێکی تر کە پێک دێت لە فەیلەسووفەکانی بوونخوازی و لە ناویشاندا ژان پۆل سارتەر پێی وایە، کە ژیان هیچ مانا و ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی لەپشت نییە و مرۆڤ پێویستە خۆی واتای بۆ دروست بکات. دروستکردنی واتای ڕاستەقینەی ژیان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانییەوە دەبێت و ئازادە چ جۆرە ژیانێک هەڵدەبژێرێت. مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە بوونی دەکەوێتە پێش ماهیەتییەوە، ئەمەش کرۆکی فەلسەفەی سارتەرە لە قوتابخانەی بوونخوازییدا.
پەراوێزەکان
1    نوالی، محمود (١٣٧٤)، فلسفەهای اگزیستانس و اگزیستانسیالیسم تطبیقی، تبریز، انتشارات دانشگاە تبریز، ص٢٢.
2    ژان پۆل، سارتەر، بوون و نەبوون، وەرگێرانی د. محەمد کەمال، سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١١، ص ٢٣. هەڵبەت ئەم بابەتە لە پەراوێزی ئەم کتێبەدا ئاماژەی پێکراوە و ڕوونکردنەوەی وەرگێڕە. لە سەرچاوە سەرکییەکەدا تەنیا ئاماژەی بە وشەی لاتینی خوارەوە کراوە:ontingentiamundi واتا بوونی هەرشتێک بەندە بە بوونی شتێکی ترەوە:Sartre-Jean-Paul, L’être et le néan, Essai d’ontologie phénoménologique, ÉDITION CORRIGÉE AVEC INDEX PAR A RLETTE ELKAÏM-SARTRE, Éditions Gallimard, 1943.
3    احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.
4    بابائی، پرویز (١٣٨٦)،مکتب های فلسفی از دوران باستان تا امروز، تهران، مؤسسەی انتشارات نگاە، ص٦٥٥.
5    سارتر، ژان پل، اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر، ترجمە دکتر مصطفی رحیمی، چاپ هشتم، تهران، انتشارات مروارید، ١٣٦١. ص٣٨-٣٧.
The post کرۆکی ئەندێشەی سارتەر لە فەلسەفی بوونخوازیدا appeared first on ژنەفتن.
لەبارەی نیگەرانییەوە
نیگەرانی کێشەدارترین چەمکی نێو فەلسەفەی بوونگەرایییە و کەم فەیلەسووفی بوونگەرا هەیە نەیکردبێتە کرۆکی فەلسەفەکەی خۆی، لەنێو فەیلەسوفە بوونگەراکانیشدا هیچیان هێندەی هایدیگەر بە قووڵی لە بابەتی نیگەرانی نەکۆڵیوەتەوە. مارتن هایدیگەر فەیلەسووفی ئەڵمانی و یەکێک لە ڕێبەرانی قوتابخانەی بوونگەرایی، لەبارەی ‘نیگەرانی’یەوە دەڵێت: “بەو پێیەی مرۆڤ بوونێکی ناتەواوی هەیە، بوونێکە بە ناتەواوییەوە پەیدا بووە و دەیەوێت لە ڕێگەی نیگەرانییەکانییەوە، بوونی خۆی تەواو بکات، بەم پێیەش ئەوە حاڵەتێکی ئاسایییە کە مرۆڤ نیگەران و دڕدۆنگ بێت هەمیشە لە دڵەڕاوکێدا بژێت، چونکی مرۆڤ پرۆژە و بەرنامە و پلانی هەیە بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی نیگەرانییەکانی خۆیەوە پرۆژەکانی تەواو بکات، ڕوو لە داهاتووکردن و هەڵبژاردنی پرۆژەکان بۆ خۆ تەواوکردن مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی دەکات”. 1بەم پێیە مرۆڤ نیگەرانی ئەوە دەبێت کە چۆن پلان و ڕەنگڕێژی دابنێت، کە چۆن هەموو ئەو پرۆژە و کارانەی  لە زیهنی خۆیدا جێگیری کردووە بە ئاکامی بگەیەنێت. کەواتە لە کۆی تەواوی بوونەوەرەکان ئەوە تەنها مرۆڤه کە نیگەرانە، هەڵبەت نیگەرانی وەک چەمکێکی وجودی نەک وەک بابەتێکی دەروونی و سایکلۆجی. ئێمە لێرەدا باس لەو جۆرە بووانە دەکەین کە  بوویەکی ڕەسەن و هۆشمەندانەن، چونکە ئەوە تەنها مرۆڤە هۆشمەندەکانن کە بیر دەکەنەوە و نیگەرانن بۆ داهاتوو، بۆیە مادامەکی مرۆڤ هەیە ئەوا دەبێت نیگەران بێت. هایدیگەر بۆ ئەوەی نیگەرانی بکاتە شوناسی مرۆڤ، چیرۆکێکی خەیاڵی ناو ئەفسانەکانی گەلی یۆنانمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێت: (ڕۆژێک خوداوەندی ‘نیگەرانی’ لە ڕووبارێک پەڕییەوە و تۆپەڵێک قوڕ دەدۆزێتەوە؛ بە سەرنجەوە هەڵیدەگرێت و پەیکەرێکی لێ دروست دەکات. لەو کاتەدا ‘خوداوەند جۆبیتەر[ژووپیتەر jupiter]’ کە خوداوەندی  ‘ڕووح’ە، جۆبیتەر بە ‘خوای نیگەرانی’ دەڵێت: کە ئەو واتا جۆبیتەر دەتوانێت ڕووح بخاتە بەر ئەو پەیکەرە،  پاشان گیانی بەو پەیکەرە دا، بەڵام کە نیگەرانی ویستی ناوی خۆی لێ بنێت، ئەوکات جۆبیتەر ڕازی نەبوو، ویستی ناوی خۆی لێ بنێت، بۆیە لەسەر ناوەکەی مشتومڕ دروست بوو، لەو کاتەدا ‘تیلۆس’ خوداوندی ‘زەوی’ پەیدا بوو. خوداوەند زەوی داوای کرد ناوی زەوی لێ بنێن، چونکە پەیکەرەکە لە قوڕ دروست کراوە، وە قوڕیش بەشێکە لە زەوی. لە کۆتاییدا ئەم خوداوەندانە پەنایان بۆ خوایەکی دیکە برد کە ناوی ‘ساتورن’ه بۆ ئەوەی ناوبژیان بکات و کێشەکەیان بۆ  چارەسەر بکات، ئەویش بەم شێوەیە کێشەکەیانی چارەسەرکرد، “ئەی جۆبیتەر تۆ مادام گیانت پێ بەخشیوە ئەوا لە دوای مردن گیانی دەگەڕێتەوە بۆ خۆت، وە مادامەکی زەوی لەشی داوەتێ و لەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو، بەڵام خوای نیگەرانی ئەم پەیکەرەی داتاشیوە هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرێت ئەم پەیکەرە بۆ نیگەرانییە. لەبەر ئەوە کەستان لەسەر ناوەکەی ڕێک ناکەون و ئەمیش لە قوڕ درووست کراوە ئەوا ناوی دەنێم مرۆڤ چونکە قوڕە”).2کەوابێت جارێکی تر دەبێت ئەو ڕاستییە گرنگە بڵێینەوە کە ئەوە  تەنها مرۆڤە  تووشی نیگەرانی دەبێت، بە پێچەوانەی بوونەوەرەکانی ترەوە، چونکی بوونەوەرانی تر تەنها جنسیان هەیە و خاوەنی ئاگایی نین، ئەوە تەنها مرۆڤە کە خودانی هەردوو تایبەتمەندیی جنس و ئاگایین. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە مرۆڤ هەتا ئەوکاتەی دەمرێت بوونێکی نیگەرانە، هیچ مرۆڤێک نییە و نابێت بەبێ نیگەرانی، تاکێک لەم جیهانەدا نابینیتەوە تاکێکی خەمخۆر و نیگەران و دڕدۆنگ نەبێت. هەروەکوو بە هەمان شێوەش بیرمەندی دانیمارکی و دامەزرێنەری قوتابخانەی بوونگەرایی “سۆرین کیرکیکارد” تێڕوانینی خۆی لەبارەی چەمکگەلی وەکوو “نائومێدی و نیگەرانی و ئازارو دڵەڕاوکێ”وە بەم شێوەیە دەخاتە ڕوو: “پرسی نائومێدی و دڵەڕاوکێ خۆی لە خۆیدا پرسێکە پەیوەندی بە بوونەوە هەیە، پەیوەستە بە بوونی مرۆڤەوە، پەیوەندی بەو مرۆڤانەوە هەیە کە لەنێوان کەش و هەوای ژیاندان، کەواتا مادامەکی مرۆڤ بوونی هەیە ئەوا کارێکی ئاساییە کە مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی ببێتەوە، چونکە مرۆڤ بوونێکە خاوەنی  ئاگایی و بیرکردنەوەیە، هەموو ئەمانەش پەیوەستن بە واقیعی ژیانی مرۆڤەوە، بە واقیعی ئەوەی مرۆڤ لە نێو ژیانی خۆیدا ناچارە لەنێو کۆمەڵێک گریمانە و بیرکردنەوە و بۆچووندا یەکێک هەڵبژێرێت، هەڵبژاردنیش خۆی لە خۆیدا هەم بەرپرسیارێتی و هەمیش نیگەرانی و دڵەڕاوکێیە، لەو سەروبەندەدا مرۆڤ خۆی لەو نیگەرانییە دەبینێتەوە، کە ئایا کامیان هەڵبژێرێت، ئەم یان ئەو، ئەی ئەگەر هەڵبژاردنەکە ڕاست دەرنەچوو؟ ئەی ئەگەر هەڵبژاردنەکە ڕاست دەرنەچوو ئەو کات چی ڕوو دەدات”. 3ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە مرۆڤ هەمیشە بۆ ئەوەی بڕیار بدات دەبێت سەرکێشی بکات، ئاسایییە ئەگەر هەموو سەرکێشییەکیش هەڵگری دڵەڕاوکێ بێت، چ لە کاتی سەرکەوتن یان لە کاتی کەوتن و شکستهێنان، کەواتا ئاسایییە مرۆڤ لەنێو ژیاندا پڕ بێت لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ و دڕدۆنگی، کەواتا نیگەرانی خاسیەت و تایەتمەندێتیی مرۆڤە، تاکە بوونەوەرێکیشە تووشی نیگەرانی دەبێت پێچەوانەی بوونەوەرەکانی تر بە هۆی ئەوەی مرۆڤ کەسێکی کۆمەڵایەتییە و بەرکەوتەی لەگەڵ مرۆڤەکان و سروشت و بوونەوەرەکانی تر هەیە و ناتوانێت بە تەنها ژیان گوزەر بکات، بۆیە لەو پێودانگەوە نێگەران بوونی دەبێتە دڕدۆنگی و نیگەرانییەکی حەتمی.
بۆ ئەم مەبەستە بە گرنگی دەزانین بۆچوونی مارتن هایدیگەر بخەینە ڕوو سەبارەت بە چەمکی “دازاین” و بوونی مرۆڤ، تا  لێیەوە لەوە تێبگەین کە چەمکی نیگەرانی لای هایدیگەر چۆن و بۆچی بەکار هاتووە. بوونی مرۆڤ بەو پێیەی بوونێکی ئاگامەندانەی هەیە، خاوەنی هزرین و تێفکرینە، بۆیە ڕاستەوخۆ بوونەکەی دەبەسترێتەوە بە جیهانەوە، لە فەلسەفەکەی “مارتن هایدیگەر”دا  جیهان چوار واتای هەیە، ئەوانیش:
١. مرۆڤ بوونێکی جیهانییانەی هەیە: ناتوانرێت لەدەرەوەی جیهان بژێت.
٢. بوونی مرۆڤ لەگەڵ سروشتدا: مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی لە ڕێگەی سروشتەوە فەراهەم دەکات، بۆ ئەو جیهانەی دەگۆڕێت کە خۆی دەیخوازێت، بۆ نموونە کورسی-مێز-قەڵەم-پەرتوک، قەدی ئەو درەختانەن که لە سروشت-دارستانەکانەوە بڕڕاونەتەوە، مرۆڤ بۆ مەبەستی خۆی گۆڕیونی.
٣. بوونی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی جیهانییانە، کە مەبەست لێی کەلوپەلەکانی دەوروبەرمانە.
٤. بوونی مڕۆڤ لەگەڵ نیشتمان، مەبەست کۆی گەردوونە.4
تابلۆی نیگەرانیی شێوەکاری نەروێژی ئەدڤارد مونک(١٨٦٣-١٩٤٤)
ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە مرۆڤ بوونێکی کەموکورت و ناتەواوی هەیە، لە ڕێگەی کەلوپەل پێداوایستییەکانی خۆی کەسانی دەوروبەر و جیهانەوە، دەتوانێت خۆی تەواو بکات، بەبێ ئەو خاسیەتانە شتێک نامێنێت بە ناوی بوون و ژیانەوە پێداویستییەکانی خۆی لە ڕێگەی چواردەوری خۆیەوە بە ئەنجام دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کەموکورتییەکانی خۆی پڕ بکاتەوە هەمیشە نیگەرانی ئەوەیە کە چۆن بەرنامە دابنێت بۆ تەواوکردنی پرۆژە و جێبەجێکردنی بیرکردنەوەکانی.
هەرخودی هایدیگەر پێی وایە: “نیگەرانی دەلالەتێکی بوونگەرایانەی لەبارەی دۆزینەوەی خود و کرانەوەی بە ڕووی جیهاندا هەیە. هەستکردنیش بە نیگەرانی حەقیقەتی بوونی خود ئاشکرا دەکات، بەم شێوەیەش نیگەرانی لە ‘ترس’ جیا دەکاتەوە، پێی وایە ترس بەهۆی مەترسیی شتێکەوە دروست دەبێت، لەگەڵ نەمانی ئەو شتەش ئەوکات مەترسییەکەش لەناو دەچێت، بەڵام نیگەرانی جودایە و ڕووی لەو شتەیه کە هێشتا ڕووی نەداوە، بۆیە خاسیەتی چاوەڕوانیکردن بە خۆ دەگرێت، چاوەڕوانیش حاڵەتێکە بۆ ئایندە، کە لەسەر چاوەڕێ لێکردن دامەزراوە؛ بۆیە ئێستای تێدایە”.5
ئەگەر بێتوو چەمکی نیگەرانی نزیکتر بکەینەوە و ڕوونتر لە بارەیەوە بئاخڤین، ئەوا دەبێت لە تێگەیشتن لە چەمکی “دازاین”ی هایدیگەرەوە تێڕوانیەکانمان لەبارەی نیگەرانی و نائومێدییەکانی تاک بخەینە ڕوو. هەڵبەت ئێمە لێرەدا چەمکی نیگەرانی بە مانا فیکری و ڕەسەنەکەی باس دەکەین نەک وەک حاڵەتێکی دەروونی. هەر لەو تێڕوانینەی هایدیگەریشەوە دەتوانین ئەوە هەڵهێنجێنن کە دەبێت تاک لەوە تێبگات، ئەوە نیگەرانییە، دەتوانێت وای لێ بکات  زیاتر بیر بکاتەوە و ڕزگاری ببێت لەو ڕەوشە ناهەموارەی کە بەزۆر سەپێنراوە بەسەر تاکدا. دەتوانێت ڕزگاری بێت بەو مەرجەی  پێشمەرج و نۆرمە جڤاکییەکان توڕ بدات. ئەو بارودۆخ و نائومێدی و دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەی کە ڕووبەڕووی تاک دەبێتەوە، بە تەنها تایبەت نابێت بە تاکەوە بەڵکوو تەواوی کۆمەڵگاش بە هەمان ئاقار و بارودۆخدا دەبات، کەوایە تاک لە ڕێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خودی خۆیەوە دەتوانێت پەی بە نیگەرانییەکانی جڤاکیش ببات، چونکی ئازادی و سەربەخۆیەتی تاک قەتیس نابێت بە تەنها لە خوددا، بەڵکوو بەرسیارێتیی دەوروبەریشی دەکەوێتە سەر، چونکی مرۆڤ بوونێکی جیهانییانەی هەیە و بوونی بەستراوە بەوانی ترەوە، بۆیه هەموو فەلسەفە و تیۆرە هزرییەکان و هەموو مەعریفە و زانستەکان و هەموو تیۆرە سایکۆلۆژی و سۆسۆلۆژییەکان، بۆ ئەوە هاتوونەتە بوون تاکوو چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە ناوەکییانە بدۆزنەوە. ئەو مرۆڤەی کە لە پەراوێزی بووندا دەژێت و کە بەردەوام هەست بە نیگەرانی و نائومێدی و دڵەڕاوکێ دەکات. بۆیە لەم سەروبەندەدا دەبێت هزر بکەینە پراکتیزەیەکی کردارەکییانەی ڕۆژانە. وەک چۆن پێوستە ئاین لە ئاینێکی غەیبی و نادیارییەوە بگۆڕین بۆ کردارەکی و هزری ئاینی لەنێو ژیانی ڕۆژانەی تاکدا. دەبێت تاک ڕاستەوخۆ خۆی لە ئاین تێبگات و شیکردنەوەی بۆ بکات، چونکە پیاوانی ئاینی ناتوانن ڕۆڵی نێوەندگیری لەنێوان تاکەکان و خودادا بگێڕن چونکە ئەوان فەرمانبەری دەوڵەتن، موچە لە دەوڵەتەوە وەردەگرن، کەوایە ئەگەر فەرمانبەر موچەی لە دەوڵەت وەرگرت، ئەوا بێشک بیرکردنەوە و ڕوانینەکانیان، ڕوانینێکی سیاسییانە دەبێت، بۆیە لەم نێوەندەدا  تاک نیگەرانی ئەوە دەبێت کە چۆن خۆی لەو نۆرمە بێنێتە دەرەوە تەرکیز و هزری خۆی بکاتە نێوەندگیر لەبری پیاوانی لاهوت و ئاین، کەوایە یەکەم ئەرکی تاک ئەوەیە شۆڕشێکی فکری گەورە لە هەمبەر خودی خۆیدا ئەنجام بدات و خۆی ڕزگار بکات، لەو کۆتوبەندەی کە ئاین بەسەریدا سەپاندوونی تێدا لە ڕێگەی دەقەکانەوە بە ناوی پیرۆزییەوە قفڵ لە مێشکی تاکەکان دەدات، لە ئەنجامی بەدەستهێنای خوددا، ئەوکات بەرپرسیاریش دەبێت لە بەرانبەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاش، چونکی تاک تاوەکوو سەربەخۆییی خۆی بە دەست نەهێنێت ناتوانێت ڕێنوێنی کەسانی دەوروبەری خۆی و کۆمەڵگاکەی بکات، هەرکات خود هەستی بەوە کرد کە ئاینیش وەکوو سێکتەرەکانی تری کۆمەڵگا بە بازرگانیکراوە و بۆی دەرکەوت کە ئامانجی ئاین خەفەکردن و بەنجکردنی تاکە و دەسەڵاتی سیاسی بە مەبەستی لەناوبردنی هزری تاکەکان پیاوانی ئاینی بەکار دەهێنێت تاکوو مەعریفە و فەزیلە و ڕیفۆرم لە زیهنی تاک بکاتە دەروەوە، ئەگەر هاتوو تاک هەستی بەم جۆرە گەوجاندنە کرد، ئەوکات تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی و جۆرێک لە سترێس و دڕدۆنگی وجودی دەبێتەوە، نیگەرانی ئەوە دەبێت چۆن لەو باردۆخە ناهەموارە خۆی ڕزگار بکات، بە هیچ شێوەیەک بە واقیعی باو ڕازی نابێت و خۆی تەسلیمی چارەنووس ناکات، یەکەم کاری تاک دەبێت سەربەخۆیی بێت و خودی خۆی لەو بازنەی گەوجاندن و بەنجکردنە بکاتە دەرەوە، خۆی لەو کابووسە ڕزگار بکات و ئازادیی خۆی بەرهەم بهێنێت، خۆی خوێندنەوە بۆ دەقەکان بکات و شیکردنەوەیان بۆ بکات و بەدواداچوونی بۆ بکات ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە پێویستی بە ڕێنیشاندەر و ڕێنوێنیکەر هەبێت.
لە دەرئەنجامی ئەم ئازادی و سەربەخۆیییە، ئەو کات تاک لەهەمبەر جڤاک و دەوربەریش بەرپرسیار دەبێت، پێویستە وەک چۆن لە هەوڵی بێوچان و خوێندنەوەی ورددا بوو بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆییی خۆی، ئاوهاش دەبێت ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی ناو جڤاک و هانیان بدا بۆ خوێندنەوە و بۆ ئاشنابوون بە دەقێک یان تێکستێک یان شیکردنەوەی ڕووداوێک ئەوا پێویستیان بە لایەنی سێیەم نابێت، واتا سەرچاوەی زانیارییان بریتی دەبێت لە هزرو ڕوانینی خۆیان، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی ساخڵەم و تەندرووست. هەمووان کۆکین لەسەر ئەوەی، کە نیگەرانی مرۆڤانەیە و تەنها مرۆڤ بە نیگەرانییەوە دەژێت، ئەمەش وا دەکات جگە لە پەیوەندیی کردارەکی و مەعریفی لەنێوان ئاگامەندی بووندا دەخاتە ڕوو، بوونی مرۆڤ لەگەڵ جیهان و دەوروبەر و خەڵکیدا، دەکاتە بوونێکی خەمخۆر و نێگەران، چونکە جیهان بۆ مرۆڤ دەبێتە نیشتمان، بۆیە نیگەرانی بۆ بوون بڕاوەتەوە، بۆ نموونە مرۆڤ لەبەر ئەوەی دەمرێت، وادەکات بوونی ببێتە بوونێکی کاتی و دەبێت هەر ڕۆژێک بوونی کۆتایی پێ بێت، پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەر و خەڵکیدا، دەپچڕێت. لەم سەروبەندەدا، بە هۆی ئەوەی ژیانی مرۆڤ کاتییە، ئەوکات بوونی دەبێتە بوونێکی ڕاڕا و نیگەران و وای لێ دێت ترسی هەبێت و هەمیشە لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامدا بێت، بۆ ئەوەی پرۆژە تەواونەکراوەکانی جێبەجێ بکات، ئەمەش وادەکات هەتا ئەو کاتە دیاریکراوەی کە لە ژیاندا ماویەتی وای لێ دەکات هەمیشە بە نیگەرانییەوە مامەڵە لەگەڵ دەوروبەر و خەڵکیدا بکات. بە پێچەوانەوە ئەگەر گریمانەی ئەوە بکەین کە مرۆڤ هەمیشەیی بووایە، مردن بەشێک نەبووایە لە چارەنووسی مرۆڤ، ئەوکات مرۆڤ بەم شێوەیە تووشی نیگەرانی نەدەبوو، هەڵوێستی لە بەرانبەر خۆ تەواو کردن و نیگەرانی بەرانبەر تەواوکردنی پرۆژەکانی و خەم خواردن بۆ ئایندە و جیهان و کەسانی دەوروبەر و خۆی وەک ئێستا نەدەبوو، شێوەیەکی تری وەردەگرت. هەرچەندە بابەتی مردن لەنێو مرۆڤدا لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، بۆ نموونە ئەو تاکانەی کە نەرێنییانە بیر دەکەنەوە پێچەوانەکەی وەردەگرن، بۆ کەسانی ناهۆشمەند نیگەرانی و دڵەڕاوکێی ئەم جیهان و بوونە نین، چونکی پێیان وایە مادام مردن هەیە ئیتر پێویست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ ناکات، واتا ئەو جۆرە خۆیان تەسلیمی قەدەر و چارەنووس کردووە، بۆیە لەو سەروبەندەدا ناتوانین وەک بوونەوەرێکی هۆشمەند و ڕەسەن وێنایان بکەین، چونکی ئەو جۆرە لە تایپی بوونە، خودانی جۆرێک لە بیرکردنەوەی سنووردارن، ناتوانرێت بیرکردنەوەکەیان ئەو سنوورەی کە بۆ خۆیان کێشاویانە تێی پەڕێنن، هەمیشە ئەو جۆرە لە بوون هەموو خەونێکی گۆڕانکاری و ڕیفۆرم لە ناخی خۆیاندا کپ دەکەن و هەموو ئەو هیوایەی کە دەبێتە هۆی ناسینی خود لە ناوەوەی خۆیاندا زیندەبەچاڵ دەکەن، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی ئەم ژیانە کاتییە ڕۆژێک دێت مرۆ تیایدا بەرەو فەنابوون و لەنێوچوون دەچێت ئەو هەموو ئەو هیوایانەی کە گرنگن بۆ تاکێکی ساخڵەم و تەندرووست دەگۆڕدرێت بۆ تاکێکی نائومێد و بێئیرادە و بێهیوا، لەو ڕێگەشەوە ڕێگە خۆش دەکات، بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی داتەپیوو و ئفلیج، بەڵام ئەم پرسە بۆ تاکێکی دڕدۆنگ و نیگەران و خاوەن هزر پێچەوانەکەی دەسەلمێنرێت، تاکێک کە خاوەن تێڕوانێنێکی بێسنوور و خاوەن ئاگامەندییە، هەمیشە بەهۆی ئەوەی ڕۆژێک دەبێت دەمرن، هەمیشە نێگەرانی ئەوەن کە وەک تاک خۆی بینا و دروست بکات، ناتەواوییەکانی خۆی تەواو دەکات، خەون و هیوا هیومانیستییەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و لەوێشەوە بەرپرسیاریەتییەکەی خۆی جێبەجێ دەکات کە ئەویش بڵاوکردنەوە و هۆشیارییەکانە بۆ جیهان و کەسانی دەورووبەر بەهۆی ئەوەی بوونی مرۆڤ بوونە لەنێو جیهاندا و لەگەڵ دەوروبەر و کەسانی تردا.
وەک پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد، تاک ناتوانێت بەتەنها دوور لە کۆمەڵگا بژێت، هەمیشە بوونی بەوانی ترەوە بەستراوەتەوە. باشترین نموونەش نیگەرانبوونە بۆ ژینگە و سروشت و پاراستنیان، مرۆڤ دەزانێت بەرەوپێشچوونی پیشەسازی و هەبوونی ژمارەیەکی زۆری ئامێرەکان وەک بەرهەمێکی پیشەسازی فاکتەرێکە لەو فاکتەرانەی کە هەڕەشەی لەنێوبردنی ژینگە و سروشت دەکەن، بۆیە مرۆڤ لەهەمبەر ئەم لەنێوچوون و داڕووخان و کۆتاییهاتنە هەمیشە خەم دەخوات و نیگەرانی ئەو فەوتان و لەنێوچوونەی ژینگەیە، ئاشکراشە تەنها ئامێر و کەرەستەی پیشەسازی نین، کە هۆکاری داڕووخانی ژینگە بن، بەڵکوو کۆمەڵگا و تاکەکانیش فاکتەرن بۆ ئەو لەنێوچوونە، بەمەبەست ژینگە و سروشت پیس دەکەن و دەیسووێنن و پێشێلی کارە مۆڕاڵییە ئیسانییەکان دەکەن، ئەمەش وادەکات لە بەرانبەر ئەم لەنێوچوونە تاک هەمیشە نیگەران بێت، ئەم نیگەڕانییەشی دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی تاکەکان هۆشیار بکەنەوە و ڕێز لە سروشت بگرن و ژینگەکەیان بپارێزن، چونکی چەند ژینگە پاک و تەمیز بێت هێندەش کۆمەڵگایەکی ساخڵەم بەرهەم دەهێنێت، چونکی بیرکردنەوەی باش و ئەرێنییانە موڵکدارێتی خاوەنەکەیەتی، بە پێچەوانەوەشەوە بیر و هزری قەڵپ سەر بەساحیبیەتی. بۆیە دەتوانین بڵێین مرۆڤ هەر لە بنەڕەتەوە هەمیشە بوونێکی نیگەرانە، نیگەرانیش یەکێکە لە خاسیەت و تایبەتمەندییە ئەرێنی و پۆزەتیڤەکانی مرۆڤە، بۆ نموونە پاراستنی منداڵ لەلایەن دایک و باوکیانەوە وە پەرژین دروست کردن بەدەوری سەربەستیی منداڵەکەیدا وەک هێزێکی نەرێنی تەماشا دەکرێ، چونکی ئازادی و سەربەستیی منداڵەکە داگیر دەکرێت، بەهۆی ئەو هێڵ و سنوورکێشانەی کە بە دەوری منداڵەکەدا دەکێشرێت. بۆیە نیگەرانی نابێت هێندە زیادەڕۆی تێدا بکرێت بە ناوی پاراستن و دڵسۆزییەوە پەل بهاوێژێت بۆ نیگەرانییەکی سلبی و نەرێنی. مرۆڤێک گەر زیادەڕۆی لە نیگەرانیدا بکات یان کەسانی دەوروبەر پشتگوێ بخات خۆی بەرپرسیارە و خۆی هەڵیبژاردووە، بەڵام ئەو مادامەکی لەنێو جیهاندایە و لەگەڵ کەسانی دیکە پەیوەندی هەیە و لەگەڵیاندا دەژێت، ئەوا بوونێکی بڕاوەی هەیە و نیگەرانیشە. هەمیشە دەبێت نیگەرانی و دڵەڕاوکێ و شڵەژان و ترسەکانی مرۆڤ بۆ ئەوە بێت کە بیر لەو کێشەو دیاردە و پرسانە بکاتەوە، کە وجودین و لە واقیعدا بوونیان هەیە و بەشێکی دانەبڕاوە لە جڤاک و کۆمەڵگا، دەبێت هەموو کێشە و گرفتە وجودییەکانی ناو کۆمەڵگا بخرێتە ژێر میکرۆسکۆبەوە و چارەسەریان بۆ بدوزرێتەوە، مرۆڤ پیویستە هەمیشە نیگەرانی ئەوە بێت کە چۆن تاک بتوانێت خۆی بدۆزێتەوە. ئاسایییە مرۆڤ خۆی ون بکات و، دەتوانێت خۆشی بدۆزێتەوە بەو مەرجەی خاوەنی خودێکی هۆشمەندانە بێت، چونکی خودی هۆشمەند و هۆشیار ئەو کەسەیە کە هەوڵ و کۆششێکی زۆر دەدات تاکوو خودی خۆی بناسێت، بە پێچەوانەی خودی ناهۆشیار ئەو خودەیە بە ئەنقەست هەوڵی ئەوە دەدات لەنێو هاش و هوشی جیهاندا خۆی ون بکات، فاکتەری فەسادی و گەندەڵی لەم قۆناغەدا بریتییە لە سڕینەوەی تاک، گەندەڵی و فەسادی یەکێک لەو نیگەرانی و ترسانەیە کە تاک هەمیشە هەست بە بوونی دەکات، چونکی لە ئەگەری خراپ ئاڕاستەکردنی دەوڵەت و بەفیڕۆدانی سامانی نیشتمانی و سڕینەوەی ئینتمای تاک بۆ گەل و پەراوێزخستنی کەرتی پەروەردە و لەنێوبردنی ڕۆڵی قدوە و شکاندنی شکۆی تاک و بێئیرادەکردنی تاک وادەکات هەمیشە نیگەران و دڕدۆنگ بێت لە هەمبەر ئەو باردۆخە نەخواستراوەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵ بووەتەوە، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێر و تەکنۆلۆجیا و پێشکەشکردنی بەرنامەی بێسوود و، سەرقاڵبوونی کۆمەڵ بۆ حەزی تایبەتی و هەندێ خۆشی لاوەکییە، بۆ ئەوەی تاکەکان بە دوای ماف و ئازادییەکانی خۆیان نەکەون و هەمیشە بیریان پەرتەوازە بێت وادەکات تاک هەمیشە هەست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکات، نیگەرانی ئەوە دەبێت کە لەم ژیانەدا چارەنووسێکی نادیاری هەیە، وادەکات نازانێت لە پێناو چیدا دروست کراوە، بۆچی هاتووەتە نێو ژیانەوە، ئەرک و فەرمان و مافەکانی چین. مرۆڤ بە ئازادی لەدایک دەبێت، سروشت هیچ بوونێکی بە کۆیلایەتی دروست نەکردووە، ئەوا تاک خۆیەتی بڕیار دەدات سەربەخۆ بێت یان بە کۆیلایەتی بمێنێتەوە، گەرچی مرۆڤ سروشتێکی ئازادانەی هەیە، بەڵام دەسەڵاتی سیاسی تەواوی ئازادییەکانی لێ داگیر کردوون، ئەو باردۆخە و ناهەموارییە وادەکات هەمیشە نیگەرانییەکانی بۆ ئەوە بێت چۆن هەموو ئەو کەموکورتییانە پڕ بکاتەوە، یەکەم ئەرکی خود ئەوە دەبێت، کە ئازادی سەربەستی و خۆی بەدەست بهێنێت و خۆی خاوەندارێتیی خۆی دەکات و سەر بەخۆی دەبێت، بوونی خۆی بەدەست دەهێنێت، هەموو ئەو نیگەرانییەی دەبێتە هۆی لەدایکبوونی داهێنان و پابەندبوون و گرنگیدان بە ژیان، نەک خۆ بەدەستەوەدان، واتا نیگەرانییەکی ئیرادەگەرایییانە، چونکی خۆدۆزینەوە و سەربەخۆبوون هەروەکوو داهێنان و بەدەستهێنانی زانست  پێویستی بە هەوڵ و کۆشش و هەوڵی بێوچان و ئیرادەگەرایییانە هەیە، بەهۆی ئەوەی تاک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و بوونی ڕاستەوخۆ بەستراوە بە بوونی ئەوانی ترەوە، بۆیە هەر لەگەڵ بەدەستهێنانی و خود و خۆناسینەوە و خاوەندارێتیکردنی خود، ئەوکات ئەرکێکی ویژدانی مۆڕاڵییە، هەوڵی دۆزینەوەی کەسانی دەوروبەر و خەڵک و جیهان بدات، چونکی مرۆڤ تەنها و ئازاد و سەربەست نییە بۆ خودی خۆی بەڵکوو ئازادی نابێت و تەواو نییە بەبێ بەرپرسیارێتی، واتا بەرپرسیار دەبێت لە هەمبەر دەوربەری خۆی هەوڵی هۆشیاری بێدارکردنەوەیان بدات، بۆ دەربازبوون لەو زنجیرەی بەهۆی نەزانی و دڵسافی خۆیەوە دەسەڵات لە گەردنی کۆمەڵی ئاڵاندووە، کەوابوو لێرە تێدەگەین چەمکی نیگەرانی بە تەواوەتی نیگەرانییەکی وجودییە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی سایکۆلۆجی و ترسەوە نییە، ئەوەی هەیە خەمخواردن و هەوڵدانە بۆ ژیانێکی باشتر و پڕسوود، کەوابوو مادامەکی مرۆڤ بونێکی نێگەرانە جیاوازە لە فریشتە و ئاژەڵ چونکی هەر بە تەنها مرۆڤ خاوەنی هەردوو تایبەتمەندێتیی جنس و ئەقڵە، بۆیە نیگەرانبوونی ئەگەرێکی حەتمییە، بۆیە یەکەم مرۆڤ نیگەرانی خۆی بێت وەکوو تاک، پاشان نیگەرانی جیهان و کەسانی دەوروبەر. هەتا تاک نەتوانێت شۆڕشێکی فکری و مەعریفی بەسەر نۆرمه کومەڵایەتی و سیاسی و ئاینی، خێڵی و تیرەگەرایییەکان بکات، ئەوا هەرگیز ناتوانێت ئاڕاستەی جڤاک و دەوروبەریش بکات بۆ ڕێگایەکی ڕاستەڕێ، دەرچوون لە ناڕەسەنێتی و بوون بە خودان هۆشیاری و گەیشتن بەرەو لوتکە و باڵابوون نیگەران بوون بۆ خۆدۆزینەوە، خاسیەت و تایەتمەندێتیی مرۆڤە، کەوایە نیگەرانییەکانی مرۆڤ تەواو وجودییە(بوونخوازانەیە)، دژی ڕازیبوون خۆبەدەستەوەدانە و داننەنانە بە واقیعی باو، مرۆڤی نیگەران و دڕدۆنگ هەمیشە دوای ئەوەی خۆی هەڵدەبژێرێت، بە تەواوەتی بەرپرسیارێتی ئەوەش دەگرێتە ئەستۆ کە دەبێت کە کۆمەڵ و کەسانی دیکە لە تۆز و خڵتەی نۆرمە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان بپارێزێت. بەڵام دەبینین بە ئەسەفەوە ئەوەی دەگوزەرێت لەنێو تاک نیگەرانییەکی نائومێدانەیە بەهۆی ئەو هەموو نادادی و نایەکسانییەی کە کۆمەڵگای کوردی تەنیوە، بە جۆرێکە سیستەمی سیاسی دەستی خستووەتە بیناقاقای تاک و هەموو ئەو خەونەی کە هەبوو بۆ گۆڕانکاری و ڕیفۆرم و هەمووی بە ئیغراکردنی بەرژەوەندیی تایبەتی لەبار بران، هەندێکی دیش دوای ئەوەی نەیانتوانی چەمکی نیگەرانی بکەنە چەمکێکی وجودی، خۆیان تەسلیمی واقیعی باو کرد، لەبری ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و نەوەیەکی چاکساز دروست بکەن، بەپێچەوانەوە نیگەرانییەکانیان، لەبری ئەوەی خاسیەتێکی ئەرێنییانە وەربگرێ بەپێچەوانەوە بە تەسلیمبوون و توانەوە لەناو ئاین و کۆمەڵدا کۆتایی دێت، ئەمەش وای کرد ئاینیش وەک درێژکراوەی سیستەمی سیاسییەکە تواناکانی تاک بکوژێت و چەمکی تاکگەرایی لەنێو چەمکی دەستەجەمعی بتوێنێتەوە، ئەمەش وا دەکات خەونی گۆڕانکاری و چاکسازی لە زیهنی تاکەکان پوچەڵ بکاتەوە، بۆیە هەردوو سێکتەری ئاین و سیستەم بۆ ئەوەی تاک لە گۆڕانکاری پاشەگەز بکەنەوە، ئەوا بە دەیان ڕێگا دەگرنە بەر بۆ ساردکردنەوە و پەراوێزخستن، بەڵام ئەوەش شتێکی ئاشکرایە لەنێو هیچ کۆمەڵگایەکدا نییە، تێیدا تاکەکان بە تەواوەتی ئازادیی خۆیان فرۆشتبێت، هیچ کەسێک نەبێت خاوەندارێتی لە خۆی بکات، بە دڵنیایییەوە کەسانێک دەبینینەوە کە بوونێکی ڕەسەنیان هەیە، هەمیشە نیگەران و دڕدۆنگی ئەوەن کە چۆن کۆمەڵگا ساخڵەم بکەن، بەهۆی خوێندنەوە و دونیابینییان و خەمخواردن بۆ ئایندە و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ دەوربەریان هەمیشە خەڵکی هۆشیار دەکەنەوە هانیان دەدەن کە تاکەکان خۆیان بدۆزنەوە، لەو چەقبەستوویەی تێی کەوتوون، دەریان بهێنن.
پەراوێزەکان
1    مارتن هایدگەر، بوون و کات، و: دکتۆر محەمد کمال، سلێمانی، چاپی یەکەم- ٢٠١٣
2    مارتن هایدگەر، هەمان سەرچاوە، لاپەڕە ٢٨٢
3    ڕێبین ڕەسوڵ ئیسماعیل، کیرکیگارد فەلسەفەو ژیان، هەولێر، چاپی یەکەم-٢٠١٣
4    دکتۆر محەمەد کەمال، هایدگەر و شۆڕشێکی فەلسەفی، سلێمانی، چاپی یەکەم-٢٠٠٧
5    مەجدی کامل، بوونگەرایی”وجودیەت”، و:ئیسماعیل کوردە، چاپی یەکەم- ٢٠١٩
The post لەبارەی نیگەرانییەوە appeared first on ژنەفتن.
هایدیگەر: هەڵەیەک لە وەرگێڕانی بەرهەمەکانمدا سارتری بەرەو بوونخوازی برد
زۆر سەرنجڕاکێش و نەکردە بوو، جیاواز لە هەڵمەتی دەستەجەمعی ڕۆشنبیرانمان دژ بە ژان پۆل سارتر، چەند ساڵێک بەر لەم دیدارە لە مۆسکۆ، هەر لە دوورەوە سەری ڕووتاوەی هایدگەر دەدرەوشێتەوە و تەواوی جەستەی نیشان دەدات، کەسێکی پتەو کە بە قووڵاییی کورسییەکدا ڕۆ چووبوو! ‏
‏مارتن هایدیگەر بلیمەتی فەلسەفەی ئەڵمانی و ئەوروپا، لە سووچێکی تاریکیی بیرەوەرییەکانی مندا بە قووڵی ڕەگی داکوتاوە و دەدرەوشێتەوە. ئەو لە بەشە تاریکەکەی ڕێستۆرانتەکە دانیشتبوو، شەرابی ڤییەنایی دەخواردەوە. بریسکەی ئەم درەوشانەوەیەم بینی بەبێ گوزارشتەکانی دەموچاوی! لەو کاتەی کە گوتارم سەبارەت بە شانۆ لە زانکۆی (فرایبۆرگ) پێشکەش دەکرد، لە ١٤ی شوباتی ١٩٦٧، ئەو بە زەردەخەنەیەکی دەستکردی درەوشاوە! بە گومانەوە سەیری کردم.
‏ڤۆزنێسێکی کێیە؟‏
‏لە کاتی ئامادەکاری بۆ زنجیرەکە، بەرهەمهێنەکە خەریکی ئاخاوتنێکی بازرگانی بوو، بەبێ بوونی دیداری پێشوەختە. ئەمە کەسایەتیی هایدیگەری گۆڕی بەڵام بێ خۆبەزلزانین. زۆر بە خێراییی وتووێژەکە گۆڕا بۆ کێشەی (تەکنەلۆژیا)، ڤۆزنێسێکی بە هەموو ئەو ئەزموون و ڕۆشنبیرییە بەرزە و زمانە شیعرییە گرنگەکەی کە هەیبوو دەستی پێ کرد، و چێژی وەردەگرت. ئەو ئەندازیاری بیناسازی بوو، خاوەن بیرکردنەوەیەکی شاعیرانە بوو، جیاواز لەو هونەرمەندانەی کە یاریی بێتام بە وشە دەکەن.
‏ئاندرێ (عەمیدی ئەدەبی ڕووسی) بوو لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە مایسی ساڵی ١٩٣٣ لە مۆسکۆ لەدایک بووە. (یەکێک لە نووسەرە ئازاکانی سەردەمی سۆڤیەت) بوو. بەڵام ستایلەکەی تاڕادەیەک توندبوو، بەمەش لەلایەن زۆرێک لە هاوچەرخەکانییەوە ڕەخنەی لێ گیراوە و لەلایەن نیکیتا خروشۆڤ (سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت) هەڕەشەی دەرکردنی لێ کرابوو.
ڤۆزنێسێکی لە سەرانسەری جیهاندا شیعری خوێندووەتەوە. ئەو خولیایەکی زۆری هەبوو لە گەیاندنی بیرۆکە، بە جوانترین شێوە. هەندێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ ئینگلیزی. یەکەمین ئیلهامبەخشی (“بۆریس پاستێرناک”، براوەی خەڵاتی ڤۆزنێسێکی و هەڵگری نازناوی نۆبڵ) بوو، زۆر بە توندی گرنگی بە کارەکانی دەدا.
‏ڤۆزنێسێکی یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی (مۆزایک) نووسیوە. دوای ئەوە قەسیدە بەناوبانگەکانی وەک (“کچێک لە ئامێرێکدا دەگری”، “لە وڵاتی مندا”، “دوو بەش”، “گیرانی دڵ”، و هەروەها “ملیۆن قرمزی” لەسەر ڕاسپاردەی (جۆن ئێف کەنەدی- سەرۆکی ئەوکاتەی ویلایەتە یەککگرتووەکانی ئەمریکا) وەرگێڕدراون بۆ ئینگلیزی، لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
مارتن هایدێگەر
‏دەرچوونی سارتەر لە عەبای هایدیگەر
‏ڤۆزنێسێکی دەست دەکات بە وتووێژ لەگەڵ هایدیگەر و دەپرسێ: ‏
‏*تۆ زیاتر لە جارێک لە نووسینەکانتدا وێنەی پەرستگایەکت بەکار هێناوە، لەسەر بەردێکی وەستاودا ! ئایا ئەمە وەک میتافۆڕی (ئافراندن)ە؟‏
‏- ئەوەی کە جیهانی دروست کردووە، هیچ شتێک بە پەرستگاکە نابەخشێت. بەڵام خودا لە چوارچێوەی پەرستگاکان دەسەلمێنرێت! خودا وێنەی نەکێشراوە بۆ ئاسانکردنی چاودێریکردنی ئەو شتەی کە لێی دەچێت، وێناکردنەکە ڕێگە بە پابەندی خوا دەدات. خودا ئەوەیە کە وشەی ئافراندووە. زەوی ناو ناوە زەوی بۆ ئەوەی ببێت بە زەوی. جوانی تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ڕاستی.
‏ئاندرێ وتی: کاتێک چەند بڵاوکراوەیەکم بڵاو کردەوە لەمانەی کە پێشتر لە میونخ نووسی بووم، ئەمڕۆ سەرم سوڕما!- کتێبەکەمان هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، چەند شەرمە-. من هەوڵم دا کارەکەت بە ئینگلیزی بخوێنمەوە، بەڵام لەو کاتەدا توانیم بڕوا بە خۆم بێنم! ئەوەی کە پەیوەندی بە وەرگێڕانی چەمک و زاراوەکانەوە هەیە وەرگێڕانیان سەختە. بەڵێ، ڕاستە ئێمە لەو کاتەدا سەرسام بووین بە گۆڤارە قەدەغەکراوەکانی دەوروبەری (بێردیاڤ)، کە -کیرکیگارد و شێستۆف- وتاریان لەسەر هوسرل تیایدا دەنووسی و لەلای فەیلەسووفی فرایبورگ (مەبەست هایدیگەرە-وەرگێڕ) خۆشەویست بوو. بە دڵنیایییەوە، من دەمزانی کە سارتر دیسان لە عەبای هایدیگەر هاتووەتە دەرەوە. ئەو نووسەرەی کە بەڕاستی ڕابەرایەتیی چارەنووسی منی کرد.
‏سارتر کاراکتەری ڕاستەقینەی “بوون”ە
‏هایدیگەر دادەنیشێت، برۆکانی گرژ و بەیەکدادراو و چاوەکانی ئەبڵەق، دەستی کرد بە وێسکی هەڵدان لەمیانەی قسەکردندا. دواتر سەری پڕ لە بیرۆکەی جووڵاند و زەردەخەنەیەکی کرد، کاتێک ئاندرێ لێی دەپرسێت:
‏- سارتر کێیە؟‏
‏ – هایدیگەر: سەرچاوەی بیرۆکە ڕەسەنەکەی سارتر لە لاواز زانینی ئەڵمانییەکەیدایە! هەڵەی کرد و بە هەڵە دوو بەشی یەکێک لە کارەکانمی وەرگێڕا… پاشان هایدیگەر جووڵەیەک دەکات و بە نیگەرانییەوە دەڵێت: لەم هەڵەیە تیۆریی بوونی خۆی پێکهێنا! ‏
‏* هەڵوێستت لە بارەیەوە چییە؟ ‏
‏-پێناسەی بۆ چەمکی “بوون”! پێم وایە سارتەر نوێنەری ڕاستەقینەی “بوون”ە.” ناڕەزایی من لەگەڵ ئەو بوونەیە کە وەریانگێڕاوە و لەگەڵ ئەو بوونەدا نییە کە سارتر بە زمانی دایکی دەیناسێت!”جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان دەقی ڕاستەقینە و وەرگێڕدراوەکە! پێم وایە وەرگێڕ بیر لەوە دەکاتەوە کە نووسەر چی دەوێت و ئەوە کێشەیەکی گەورەیە. بۆیە پێناسەی من بۆ “بوون” کراوەیە؛ بۆ (ئێستا و ڕابردوو و داهاتوو) “خۆزگە جیهان ئەڵمانی بزانێت، بۆ ئەوەی تێبگەن کە من چیم دەوێت بەبێ نێوەند و مۆدی وەرگێڕان.
گوتاری سۆزداری
ئاندرێ لە هایدیگەر دەپرسێت: لە شیعردا، بۆچوونت چییە لەبارەی قەسیدەی کراوە؟
-پەیوەستی شیعری جیاکراوە.
-ئاندرێ وتی: “کاتێک سارتەر هات، لە کتێبخانەی مۆسکۆدا چەندین شتی خوێندەوە و نووسی” پاشان لە چاوپێکەوتنێکدا ئەمەی بە ڕووداوێک وەسف کرد. کاتێک سارترم بینی، چاوەکانی زەق، بێئارام سەیری ڕوخساری ئامادەبووانی دەکرد. ئەو لەگەڵ هاوژینەکەی سیمۆن دی بوڤوار لە هاتنەکەیاندا پەیامی زۆریان پێ بوو.‏
‏ئەو پڕۆفیسۆرەی لەمیانەی وتووێژەکەدا قسەی کرد، شیعرەکانمی بە (وشەی ڵێل-و ناڕوونیایکردن بە وشە، ترانستۆر، ڕەگەزپەرستی، نائەخلاقی)- وەسف کرد. ئەمە ئامادەبووانی خستە پێکەنین. سارتەر خۆی بە لای مندا وەرگێڕا و چرپەیەکی کرد: “پێم وابێت ئەمە ئەم وشانەن کە من بە کچێکی جوانم وت”. حەزی لە وشە سۆزدارەکانی شاعیری گەنج ئەلێکساندەر ئارۆنۆڤ بوو کە بەرگری لە شێعر دەکات.‏
‏سارتر نووسیویەتی: زۆرجار بە فەرامۆشکردن و گرنگی نەدان بە شیعر تۆمەتبار کراوم، بە بەڵگەی ئەوەی پێم دەڵێن: گۆڤاری (تان مۆدێڕن) شیعر چاپ ناکات. ئەو ئەمەی بەدرۆخستەوە و وتی: ڕاستە ئەوە لە گۆڤاری تان بڕیاری من بوو، بەڵام من لە شیعردا گاڵتەم بە ڕۆژنامەگەریی وەسفی کرد نابێت وا وێنا بکرێت، کە شاعیران سەرقاڵی گەڕان و ڕاڤەکردنی ڕاستییەکانن، ئەوە دەربارەی شتێکی ترە، کەسێکی ئاسایی کاتێک کە قسە دەکات ئەو لە لایەکی ڕاستییەکەیە. لە کاتێکدا شاعیر هەمیشە لەم لاوەیە و ناتوانێت وشە وەک بەڵگەیەک بۆ شیعری واقیعی بەکار ببات، ئەو وێنەیەکی ڕاستی دەبینێت.
ئاندرێ وتی: بەداخەوە بەهۆی بۆریس پاستێرناکەوە پەیوەندیم لەگەڵ سارتەر پچڕا! سارتر خەڵاتی نۆبلی ڕەت کردەوە و ئەکادیمیای سویدی بە سیاسەت تۆمەتبار کرد، هەروەک هێرشەکەی بۆریس پاستێرناک بۆ سەر ئەکادیمیا، بەڵام پاستێرناک ساڵی ١٩٥٨ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشرا.
ئاندرێ پرسی: هایدیگەر چۆن لە شێوازەکانی نووسینی شیعر دەڕوانێت؟‏
‏- ئۆه، ئەگەر هاوار و ئازارەکانم، کێشان و پێوان و چوارچێوە و قالب بکرانایە، ئیتر شیعر نەدەبوو!‏
‏شیعر شۆڕشێکی فیکرییە
ئاندرێ: لە دیمانەکەدا لەگەڵ هایدیگەر، جگە لە لێدوانەکانی ئاهەنگی زانکۆی فرایبورگ، کێشەی وەرگێڕانیشی ورووژاند! کاتێک وتی: تەنانەت وەرگێڕانە جوانەکانیش هەر بە کەموکوڕی دەمێننەوە هەمان شت دەچێتە ناو وەرگێڕانی شیعریشەوە، و تەنها دەتوانرێ دەنگەکان وەربگێڕدرێت. هەمیشە شتێکی نادیار هەیە کە بە ناڕوونی دەمێنێتەوە، چونکە وەرگێڕان جیاوازە لە زمانی لۆژیکی. مەبەستم ئەو بیرکردنەوەیە؛ کە نوێنەرایەتی گەیاندنی هەستی شیعری دەکات.
‏هایدیگەر بە جووڵانەوەیەکی سەر، داکۆکی لە بۆچوونەکەی دەکات و دەڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا هەرچۆنێک بێت خەڵک لە وشە شیعرییەکان تێدەگەن، نەک شیعر خۆی! بەڵگەی ئەمە (مەراسیمە لیتروگییە لاتینییەکان) و پیرۆزییەکانی یۆنانی کۆنە، ئەمانە ئەوە ڕوون دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بە زمانی ناڕوون بگوازرێتەوە، چونکە خەڵکی لە ئایین تێدەگەن و بە زگماک دەیناسنەوە.‏
هایدیگەر لە ئاندرێ دەپرسێ: واتای وشەی (ڕاستەقینە) چییە؟
‏ئاندرێ وەڵام دەداتەوە: دروستکردنی ڕاستەقینە ڕاستییە! هەروەها دادپەروەری و تەندروستی ئاماژەن بە چۆنیەتیی هەڵسوکەوت و کارکردن لەگەڵیدا! ئەمەش ئاماژەیە بە واقیع. بێگومان شیعر سەروکاری لەگەڵ ئەوەدا هەیە.
هایدگەر: شیعر هیچ بەرهەم ناهێنێتەوە، تەنیا پیشان دەدات”
‏پێویستە بەردەوام بنووسین، من لەبەر کورتی ژیان ڕام کردووە، کاتێکی زۆرمان نییە، ناتوانین چاوەڕێ بکەین! بەڵگەی ئەمە ئەوەیە کە ئێمە جگەرەیەکی تەواو ناکێشین، بەڵکوو نیوە، ئەوی تر لە چاوەڕوانیدا دەڕوات. شاعیر دەبێت نەک هەر ئەو دەنگدانەوەیە هەست پێ بکات کە لە دوای ڕووداوێکەوەیە، بەڵکوو دەنگدانەوەی شاراوەی پێش ڕووداوەکەش. هەروەک ئاژەڵەکان پێشبینی بوومەلەرزە دەکەن.
هایدیگەر: شیعر دیاری و بناغە و سەرەتایەکە کە نەک هەر واتای ئەوە دەگەیەنێت کە هونەر مێژووی هەیە، بەڵکوو واتای ئەوەیە کە هونەر خۆی مێژووە کە بناغەی مێژوو دادەمەزرێت بەم واتایە، شێعر لە ساڵانی ١٩٦٠دا بناغەیەکی ڕۆحی بۆ داهاتوو دانا. تا ئەمڕۆ، لە ڕێگەی میتافۆر و ڕیتم و گەڕان بەدوای پێکهاتەیەکی نوێی زماندا، دژایەتیی کڵێشە سیستماتیکەکان دەکات. پێم وایە شیعر فەوزایە، بەڵام هەوڵی بنیاتنانەوە دەدات، شیعر شۆڕشێکی فیکری ڕاستەقینەیە.
میوانێکی بیانی لە بلیمەت گرنگترە
ئاندرێ دەپرسێت: شۆپنهاوەر کێیە؟
-هایدیگەر: فەلسەفەی عەقڵانی ددانی بێ دەمارە! شۆپنهاوەر دەماری سەرەکییە.
* زمان لەلای هایدیگەر چەندە گرنگە؟
هایدیگەر: زمان مرۆڤ دروست دەکات.
ئاندرێ دەڵێت: کاتێک گەیشتمە ماڵی کتێب، ئافرەتێکی کورتەباڵای شێوە قەزەمی قژ- مسی، کە پانتۆڵی بووکەڵەی لەبەردا بوو وەستاندمی و وتی: “من ڕێناتا، پرۆفیسۆری مێژووم لە زانکۆی فرایبۆرگ. ئەو ڕۆژە تۆم وەک خوێندکارێک بینی لەگەڵ هایدیگەردا. بە ڕاستی، ئەو زۆر گرنگی بە ئێمە نادات. ئێمە هاتووین بۆ بینینی تۆ، بە ڕاشکاوی میوانێکی بیانی بۆ ئێمە گرنگترە لە بلیمەتێکی ناوخۆ!
بوون و کات
مارتن هایدیگەر، فەیلەسووفێکی ئەڵمانییە و ناوی لکێنراوە بە فەلسەفەی بوونخوازییەوە، سەرەڕای هەوڵدانی زۆر بۆ دوورکەوتنەوە لێی. کارەکانی کاریگەریی گەورە و فراوانی هەبووە لە بوارەکانی وەک ئەدەب و فەلسەفە و ئایینناسی و هونەر و تەلارسازی و زیرەکی دەستکرد و ڕۆشنبیری ئەنترۆپۆلۆجی و دیزاین و تیۆری ئەدەبی و تیۆری کۆمەڵایەتی و تیۆری سیاسی و چارەسەری سایکۆلۆژی…..هایدیگەر لە مێسکیرچی ئەڵمانیا لە دایک و باوکی(فریدریش هایدیگەر و ئۆهانا کێمپف) لەدایک بووە و لە ژینگەیەکی کە زۆر پابەند بە بیروباوەڕی ئایینی توندەوە ژیاوە.
لەنێوان ساڵانی ١٩٠٩ و ١٩١١دا لە زانکۆی فرایبورگ، خواناسی(لاهوت)ی خوێندووە، دواتر بابەتەکەی گۆڕی بۆ فەلسەفە و لە کاسۆلیکی دوورکەوتەوە چونکە ئەو باوەڕ و تێڕوانینانەی کە لەو کاتەدا پێی گەیشتبوون دوور بوون لە کاسۆلیکیزم.
پاش تەواوکردنی تێزەکەی لە دەروونناسیدا دکتۆراکەی وەرگرت. ئیلهامی لە فەلسەفەی تۆماسی(تۆماس ئەکوینی نوێ) کاریگەر بە بیرۆکەکانی تۆماس ئەکویناس و فەلسەفەی کانت وەرگرت، کە بیرۆکەکانی ئیمانوێل کانت زیندوو دەکاتەوە، هەروەها وەک وانەبێژی دەرەکی کاری کردووە، پێش ئەوەی بچێتە ڕیزی سوپای ئەڵمانیا لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، دوای ئەوە وەک مامۆستای یاریدەدەر لەگەل ئێدمۆند هۆسرل لە زانکۆی فرایبورگ کار دەکات، لە ساڵی ١٩٢٧دا هایدیگەر یەکەم کتێبی (بوون و کات) لە گرنگترین کتێبەکانی بڵاو دەکاتەوە. ساڵی دواتر جەوهەری ڕاستی ١٩٣٠، بنەمای کارە هونەرییەکان ١٩٣٥، پێشەکییەک لەبارەی میتافیزیک لە ١٩٣٥ و بنیادنانی ئاوەدانی فیکری لە ١٩٥١، لە ساڵی 1976 کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی میسکیرچ لە تەنیشت دایک و باوکی به خاک سپێردرا.
سەرچاوەی وەرگێران
The post هایدیگەر: هەڵەیەک لە وەرگێڕانی بەرهەمەکانمدا سارتری بەرەو بوونخوازی برد appeared first on ژنەفتن.
ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیەتی
فەلسەفە و مرۆڤ
بەرایی فەلسەفاندنی چەمکی (هاوڕێیەتی Friend ship) لە فۆرمە ته‌قلیدییه‌‌كه‌یدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەفلاتۆن. كاتێك لەسەر بنەمای چینەکان جۆری پەیوەندییە هاوڕێییەتییەکانی پۆلێن كرد. تیۆری ئه‌فلاتۆن (تاك له‌پێناو گشت) جه‌خت له‌ ناوه‌ندییه‌تی سیسته‌م ده‌كاته‌وه‌ بە ئامانجی بەدیهێنانی چاكه‌ی گشتی و هارمۆنی. به‌م پێیه‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی تاك و سروشتێكی ئامرازه‌كی‌ و شوێنكه‌وته‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتیییه‌كانی هه‌یه‌. لەم چوارچێوەیەدا په‌یوه‌ندیی (هاوڕێیەتی)ی ئه‌فلاتۆنی بەپێی تیۆری ئایدیاکان لەسەر بنەمای فەزیلەتە ئەخلاقی و مەعریفییەکان ڕێک خراوە. به‌پێی‌ سیسته‌می ئه‌فلاتۆن په‌یوه‌ندییه‌ هاوڕێیەتییه‌كان پابەندی چوارچێوه‌ و سنووری چینه‌كانە. بۆ نموونە بیرکرنەوەیەکی لەو جۆرەی هەیە کە پەیوەندیی نێوان (زانا و نەزان) ناعەدالەتی لێ دەکەوێتەوە چونکە ئەو دووانە خاوەن دوو فەزیلەت و ئاکاری جیاوازن. ئەم فۆرمه‌ ئایدیالیستییە ئه‌فلاتۆنییه،‌ وه‌ك نه‌ریتێك له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا درێژ دەبێتەوە تا سەردەمی هاوچەرخ و بەتایبەت دەرکەوتنی فەلسەفەی بوونخوازی..
له ‌نیوه‌ی دوومی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵخلیسكانی پرۆژه‌ی ڕۆشنگه‌ری بۆ ناو مه‌یدانه‌ سه‌ربازییه‌كان، له‌لایه‌ن -منداڵه‌ ناڕەسەنەکەی فه‌لسه‌فه‌ – (سیاسه‌ت)، مرۆڤ كه‌وته‌ گۆمی خوێناوی خۆیه‌وه‌. به‌مه‌ هه‌موو سیسته‌مه‌ واتاییه‌كان له‌ گۆ كه‌وتن. هیچ به‌هایه‌كی ئاكاری بۆ مرۆڤ نه‌مایه‌وه‌. شه‌پۆلی ناڕه‌زایییه‌ جەماوەرییەکان ڕوو له‌ هه‌ڵكشان بوو مرۆڤ خه‌ریك بوو له‌ هاواری خۆیدا ده‌خنكا. له‌م بارودۆخه‌دا بوونخوازی وەک هێزی له‌رینه‌وه‌ی ئه‌و دەنگانە دەرکەوت. نوێنەرەکان بە تیکەڵکردنی فەلسەفە و ئەدەب، (مرۆڤ) یان تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رز كرده‌‌وه. بەمەش مرۆڤ له‌ ته‌ونی ئاڵۆزی سیسته‌می پێناسه‌كان كرایه‌وه‌ و پاشان كرایه‌ ناوه‌ندی بوونی خۆی و خرایه‌ ناوه‌ندی گه‌ردوون وه‌ك یه‌كه‌مین و دوا ئامانج پێناسه‌ كرایه‌وه‌. ئەمە به ‌فه‌رمی یه‌كه‌م كۆتاییهێنان بوو به‌ سه‌رجه‌م پێناسه‌ و چیرۆكه‌ میتافیزیكییه‌ نه‌ریتییه‌كان بۆ مرۆڤ. لەم چوارچێوەیەدا بوونخوازی ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕا، یەکێک لە دیارترین فەیلەسوفەکان سارتەرە، بە پڕۆژەی بنیاتنانەوە و پێناسەکرنەوەی مرۆڤ، مەرگی سەرجەم سیستەمە میتافیزیکی و ئایدۆلۆژییەکانی راگەیاند.
ئۆنتۆلۆجیای مرۆڤ و سارتەری فەلسەفی
دیووی فه‌لسه‌فی سارتەر بە ڕەفزکردنەوەی لۆجیکی فەلسەفەی نەریتی (دیکارت -ئەفلاتۆن) دەستی پێ کرد. پاشان لە ڕێگەی پرسیاری: ئەگەر من بوونم نەبێ کێ بیر دەکاتەوە؟ کۆجیتۆی دیکارتی ئیفلیج كرد و بوونە ئۆنتۆلۆجییەکەی لە کۆجیتۆی نوێدا پێشخست. بە هەڵگێڕانەوەی کۆجیتۆ، سارته‌ر جەخت لە بنەمای ئەپریۆری بوونی (بوون پێش چییەتی) دەکاتەوە؛ واتا به‌ ده‌ستكاریكردنی لۆجیكی فه‌لسه‌فاندن بنەمای (لە پێشینەیی بابەتی بۆ لە پێشینەیی خود) گۆڕی. پشتبەستوو بەم بنەمایه‌، چوارچێوە تیۆرییەکەی لە پڕۆژەی بنیاتنانەوەی (مرۆڤ) بە جەختکردنەوە لە ڕەسەنییەتی (خود-ئیگۆ) بنیات نا. بەم شێوەیە دوای ئه‌وه‌ی سارته‌ر ڕاسته‌خۆ له‌ناو سەری دیکارتەوە دەستی پێ ده‌كات، ئاپارتمانی مێژووی داڕماند و دووباره‌ كۆجیتۆی فۆرمه‌له‌ کردەوە.
پڕۆژەی (مرۆڤ)ی سارته‌ر له‌سه‌ر دوو بنه‌ما بنیات نراوە.
١.  له‌ كۆجیتۆی گه‌وره‌دا: (من هەم، کەواتە بیر دەکەمەوە)1 سارته‌ر بوونه‌ ئۆنتۆلۆجییه‌كه‌ی مرۆڤ (بوون بۆ خۆ) پێش ده‌خات. وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ بنیاتنانی كۆجیتۆی بچووك: “مرۆڤ بوونی پێش چییه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت”. بەم شێوەیە لە هەنگاوی یەکەمدا‌ بنەمایەکی بابەتی بۆ (فەلسەفەی خود) بنیات نا.
٢. له‌ كۆجیتۆی بچووكدا: به (مرۆڤ مه‌حكومه‌ به ‌ئازادی‌)2، سارته‌ر (میتافیزیكای ئازادی) دادەمەزرێنێت و جه‌خت له‌سه‌ر حه‌تمی بوونی “ئازادیی ڕه‌ها” ده‌كاته‌وه‌. (من-خودییەتی تاک) پێناسه‌ ده‌كات به‌وه‌ی: (ئازادی پێشمه‌رجی بوونی منه‌)3به‌م شێوه‌یه‌ مرۆڤ به‌ فەرمی بوو به‌ خاوه‌نی یه‌كه‌مین میتافیزیكای خۆی. به‌ دۆكترینی ئازادی، سارته‌ر هه‌موو تۆڕ و ته‌ونه‌ میتافیزیكییه‌كانی له‌بەریه‌ك پچڕاند. تێزی “ئازادیی ڕه‌ها” له‌ ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك چەمکەوه‌ شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو سەرجەم کارە ئەدەبی و فەلسەفییەکانی و خۆی ده‌خزێنێته‌ بۆشاییی نێوان (ئیگۆ و ئه‌وی تر) سروشتی بوونی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ دەردەکەوێت. وه‌كو: خۆشه‌ویستی، هاوڕێیه‌تی، ترس و ڕەشبینی و هتد…
ئه‌نسرۆپۆلۆجیای سارته‌ر و په‌یوه‌ندیی هاوڕێیەتی:
مێژوونووسانی فەلسەفە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن کە ڕه‌هه‌ندی ئه‌نسرۆپۆلۆجیای سارته‌ر لەژێر کاریگەریی تێزه‌كانی ‘کارل ماركس‘دایە. به‌ڵام  كه‌موكوڕییەک لەم تێگه‌یشتنه‌‌دا هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ باسی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ دیاریكراوی چه‌مكی (هاوڕێیه‌تی)، سارته‌ر به ‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌ لەگەڵ ئەو چەمکە ده‌كات.
لەو چرکەساتەی (ئیگۆ)ی مرۆڤ بەر (ئەوی تر)ی ناو واقیع  دەکەوێت، دیوی ئەنسرپۆلۆجیای سارتەر دەست پێ دەکات. له‌وێدا سارته‌ر به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ئه‌نسرۆپۆلۆجیای ماركس ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماكیاڤیللی.
ئەگەر مرۆڤی باڵای نیچەیی بریتي بێت لە هەڵکشان بەرەو (سوپەر ئیگۆ)، ئەوا مرۆڤی ڕەسەنی سارتەری بریتییە لە گه‌یشتن به‌ (خود- ئیگۆ)ی خۆ بەتەواوی. گه‌یشتن به‌ خود بە واتای خۆداماڵین له‌ سه‌رجه‌م ڕێسا‌كانی ئه‌و‌ی تر(ئەوانی تر). به‌م واتایه‌ مرۆڤی ڕەسەنی سارتەر ئه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌سایه‌تی (ئیگۆ) بەتەواوی به‌ر خودی خۆی دەکەوێت و بوونه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌ردەخات. کە  سارته‌ر ناوی ناوه‌ (بوون بۆ خۆ).
دوای ئەوەی لە کتێبی ‘بوون و نەبوون‘دا سارتەر، پرسی (ئازادی)ی مرۆڤ بەتەواوی یەکلا دەکاتەوە، له‌ ڕێگه‌ی: (ئازادی پێشمه‌رجی بوونی منه‌). مرۆڤ بەتەواوی لە هەموو سیستەمێکی ئاكاری دادەماڵێ و به ‌دامه‌زراندنی ئاكاری بوونخوازانه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ و لە ڕێگەی چەمکی (بەرپرسیارییەتی) و به‌ گوزارشتی “ئازادی تا ئه‌وپه‌ڕی” ده‌یخاته‌وه‌ به‌رده‌م (ئازادی)یەکانی خۆی. بەم شێوەیە تێزی “ئازادی ڕه‌ها” له‌ ڕێگه‌ی دەستەیەک چەمکەوه‌ شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو سەرجەم کارە ئەدەبی و فەلسەفییەکانی و خۆی ده‌خزێنێته‌ بۆشاییی نێوان (ئیگۆ و ئه‌وی تر) له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ سروشتی خۆی ده‌رده‌خات.
سارته‌ر وه‌ك فه‌یله‌سوف و ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی:
به‌ر له‌ هه‌ر شتێك بوونخوازی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵوێسته‌، فه‌لسه‌فه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی (نا)یه‌ به‌ ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئیگۆدا. ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی له‌لایه‌ن سارته‌ر وه‌ك فه‌یله‌سوف، پشت ئه‌ستووره‌‌ به‌ تۆماری سه‌رنجه‌كانی تیۆری (سروشتی مرۆڤ)ی ماكیاڤیللی. سارته‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماكیاڤیللی له‌گه‌ل په‌یوه‌ندیی هاورێیه‌تی هه‌ر دوو پارادایمی (ئەفلاتون-هیگڵ) و دیدگای ماركس و مارکسییەکان بەتەواوی  رەت ده‌كاته‌وه‌.
ئەنسرۆپۆلۆجیای ماکیاڤیللی
سیسته‌می بیركردنه‌وه‌ی ماكیاڤیللی و سه‌رجه‌م بۆچوونه‌ سیاسی و ئه‌نسرۆپۆلۆجییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری سه‌رنجه‌ سایكۆلۆجییه‌كانی ئه‌و بۆ مرۆڤ بنیات نراوه‌. به‌ تێگه‌یشتنی ماكیاڤیللی، مرۆڤ: پاڵنەرێکی ناوەکیی شەڕانگێز و هەلپەرستیان هەیە و بەگشتی دووڕوو درۆزن و چلێس و تەماحکارن. بەو پێیە خەڵک ملکەچی چاکەی گشتی نابن و هەرگیز کاری باش ناکەن ئەگەر هێزێک (بە واتای دەسەڵات) چاودێرییان نەکات. ئەم خەسڵەتانە ڕێگرن بۆ ئەوەی دەوڵەت توانای بەحێهێنانی ویستەکانی کۆمەڵی هەبێ. لەبەر ئەوە دەوڵەت ئازادە و پێویستی بە زاڵبوون بەسەر مەیلی خۆپەرستانەی خەڵکدا هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە “چاکەی هاوبەش” پێچەوانەی مەیلی سروشتی مرۆڤە، کە ماکیاڤیللی بە دەسەڵاتی دەوڵەتەوە دەیبەستێتەوە. ئه‌م وێناكردنه‌ نێگه‌تیڤه‌ی ماكیاڤیللی بۆ مرۆڤ ڕوانگەی ئەنسۆپۆلۆجیای سیاسیی ئەو بنیات دەنێت، به‌شدارییه‌كی بنچینه‌یی له‌ بیناكردنی ‌ئه‌رگیومێنت و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كیی تێزی “میر” ده‌كات، بۆ ئازادكردن و ده‌ستكراوه‌یی “میر”ی فلۆره‌نسا له‌ به‌كارهێنانی (لۆجیكی هێز) و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ ئامانجی ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌م.
دۆکترینی ئازادی و پرۆسەی هاوڕێبوون
سارتەر لە ‘بوون و نەبوون’دا دەڵێت: “مرۆڤ بە ڕەهایی ئازادە” واتای تەواوی ئەم گوزارشتە ئەوەیە: مرۆڤ بە ڕادەیەک ئازادە تا ئەوەی دەتوانێت تەواوی ئازادیی خودی رەفز بکاتەوە. بەڵام بۆ ڕەفزکردنەوەی ئازادی، دیسان پێویست بە ئازادیی تەواو دەکات. بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێت: “مرۆڤ مەحکومە بە ئازادی”4و کەواتە مرۆڤ و ئازادی یەک شتن و “ئازادی، جەوهەری مرۆڤە”. بە دیوە ئاکارییەکەیدا، پرەنسیپی ئازادیی خود، یارمەتی مرۆڤ دەدات، تاوەکو بوونی ڕاستەقینەی خۆی دەربخات و پڕ ببیت لە بوونی خۆی و مرۆڤێکی یەک ڕوو و یەک کەسایەتی دروست دەکات.
لە ئاستی تیۆریدا سارتەر هەموو ئایدۆلۆژیا و سیستەمێکی فیکری ڕەت دەکاتەوە کە فشار دەخاتەسەر سنوورەکانی ئیگۆ و مەودا و پانتایییەکانی ئازادیی تاکەکەسی دەبەزێنێت. لەوانە ئەفلاتۆن، مارکس، تەنانەت ماکیاڤیللیش و هتد.
–       ڕەفزکردنەوەی ئەفلاتۆن و ماکیاڤیللی
سەرجەم بیرۆکەکانی ئەفلاتۆن و ماکیاڤیللی ڕێگرن لە بەردەم تاک بوون و دەرکەوتنی (ئیگۆ) لە بە خودی خۆی. (پرۆسەی ڕەفزکردنەوەی ئیگۆ) لەپێناو چاکەی گشتی (سیستەم) چەقی پڕۆژەی ئەم پارادایمە فیکرییانە پێک دەهێنێت. بۆیە دژایەتیکردنی ئیگۆ بۆ بە چۆکداهێنانی لە بەرانبەر ئەوی تردا وەک دوا ئامانج شکۆدارە. بەم واتایە تێزی ئەم پارادایمانە ڕێگرن لە بەردەم راستەقینەی مرۆڤ و واتاکانی مرۆڤ بوون.
–       ڕەفزکردنەوەی دیدگای مارکس و مارکسییەکان
ئەو دیوەی کە پەیوەندیی بە مارکسەوە هەیە، کە پەیوەندیی هاوڕێیانەی کرێکاران لەپێناو ئامانجێکی دیکەدا، لەپێناو دەرچوون لە نامۆیی بەرانبەر ئەوی تر بە پێویست دەزانێت. واتا ئامانجەکە لەپێناو خۆیدا نییە، بەڵکوو لەپێناو ئامانجێکی ترە. بەمەش خودی پەیوەندیی هاوڕێیەتی ئامرازی کۆکردنەوەی هێزێکی یەکگرتووە لە پنتێکدا، کە دواجار ئامانجی ڕزگاربوونە لە نامۆیی گشتی.
ڕەخنەی سارتەر لە مارکس و مارکسییەکان ئەوەیە کە ئەمان تەنها لە ڕەهەندی (ئابووری)یەوە مرۆڤ پێناسە دەکەن. ئەمە لە کاتێکدا ڕەهەندی سایکۆلۆجیی مرۆڤ فرە ڕەهەند و قووڵە، پێویستە باشتر لێی تێگەین. لە لایەکی تر مادام مرۆڤ پڕۆژەیەکی کراوەیە، کەواتە لە (چوون یان دەرچوون) لە هەر پەیوەندییەکدا لە هەر چرکەساتێکدا بەتەواوی -ئازادە-. زۆر جار ئەمە لە لای چەپە ڕادیکاڵەکان بە تاوان و تۆمەتی خیانەت لێک دەدرێتەوە. سارتەر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەو دۆخە دەردەبڕێت پێی وایە: دەشێت بیرو بۆچوون و ئایدیاکانی هاورێیانی ڕۆژانی خەباتکردنمان بگۆڕین. ئەمە بەو پێیەی کە مرۆڤ خاوەن شعورە و بیر دەکاتەوە.
سارتەر وەک هاوڕێ و ڕەفزکردنەوەی سارتەری فەیلەسوف
لە بەشی یەکەمدا سارتەر وەک فەیلەسوف، بە ڕەتکردنەوەی سەرجەم مۆدێل و پارادیمە فیکرییەکان داوای ئازادیی تەواوەتی بۆ ئیگۆی تاکەکەس دەکات. بەشی دووەم بۆ تەواوکردنی واتای ڕاستەقینەی ئازادیی سارتەر بە پرەنسیپی بەرپرسیاریەتی سەرجەم دیسپلین و هێزە مەعریفییەکان و گشت ئەو هۆکارانەی هەژموونی تاک لە ناوچەی (ئەوی تر)دا فراوان دەکەن، ڕەت دەکاتەوە. بەو واتایەی کە میشێل فوکۆ دەڵێت: (زانین هێزە) ئەم هێزە و هێزەکانی تریش زۆر جار خۆیان دەخزێننە نێو پەیوەندییەکانی ئیگۆ و ئەوی تر و سروشتی پەیوەندییەکان تێک دەدەن و کێشە و گرفت لە بەردەم ئازادییە تاکەکەسییەکان دروست دەکەن. زۆربەی جار هۆکاری ناکۆکی و ململانێکان و دروستبوونی سەردەستە و ژێردەستەی لێ دەکەوێتەوە و دوو ئیگۆ بەرانبەر یەکتر ڕادەگرێت. کە ئەمە جەوهەری باسەکەیە. کەواتە سروشتی پەیوەندیی هاوڕێیەتی بوونخوازانە چۆنە؟
دوای ئەوەی لە کتێبی ‘بوون و نەبوون’دا سارتەر ستایشی هاوڕێیەتی دەکات و دەڵێت: هاوڕێیەتی شتێکی شکۆدار و بەڕێزە، بەڵام ئەوەی هەندێک جار ئێمەی تووشی بێباوەڕی کردووە ئەو هەڵوێستە نەرێنیانەیە کە لە هەندێک “هاوڕێ”ەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەتی کاتی تەنگانە و نائارامییەکان، ئەمە وامان لێ دەکات بە هاوڕێیەتی و دۆستایەتیمان تووشی هەستیاری ببین، کە ئەمەش جۆرێک لە بەدگومانی لە ئێمەدا دروست دەکات.
بەم واتایە هاوڕێ ئەو کەسەیە کە یاوەری بوونمان دەکات،  کاتێک کە ئێگۆ لە بەردەم ئەوی تردا واتاکانی ڕەسەن بوونی لەدەست دەدات. یان کاتێک مەوداکانی ئازادی سنووردار دەکرێت، هاوڕێ ئەو کەسەیە: لە ڕێگەی هەست و سۆزی دەروونی و خۆشەویستییەوە، بوونی هەڵدەکشێت و دەڕژێتە ناو بوونی ئێمەوە، جەخت لە بوونی ئەو کەلێن و بۆشاییە دەکاتەوە کە کەوتووەتە ناو بوونمانەوە، بەمەش هەم بوونی ئێمە تەواو دەکات و هەم واتاکانی هاوڕێیەتی و پرەنسیپی بەرپرسیاریی هاوڕێیانە بە ئاکت دەردەکەون. دوای ئەوەی ڕێگەی پرەنسیپی بەرپرسیارییەتی هاوڕێیەتی مافی هاتنە ناوبوونمان وەردەگرێت بۆ پاڵنان و سەرخستنەوەی بوونی گیربوومان بە ئامانجی دووبارە بە واتاکردنەوەی و گەیشتنەوەی ئێگۆ بە خودی خۆی. بەم شێوەیە هاوڕێیەتی پرۆسەیەکە و ڕەنگە چەند چرکەساتێکی کورتی زۆر خێرا بێت زوو  تێپەڕێت. هەڵوێست وەرگرتنە بە شێوەیەکی کاتی. بەمەش هاوڕێیەتی لە خۆیدا سروشتێکی سەنگینی هەیە و کاتێ کە ئەوانی تر ون دەبن، بوونی ئەو لە تەک ئێمەدا دەردەکەوێت.
هاوڕێکانمان ئەو کەسانەن کە بنەمای سیاسی و بەرژەوەندیی خودی لەبەرچاو ناگرن بۆ هاتنە ناو بوون یان ئازادییەکانی ئێمە لە پەیوەندیی هاوڕێیەتییدا. بەم واتایە هاوڕێیەتی لە دیدی سارتەر پرۆسەی پەسندکردن و هەڵبژاردنی (ئیگۆ)ی ئەوی ترە، وەک خۆی بەتەواوی. هاوکات جەختکردنەوە و پڕکردنەوەی ئەو بەشەی بوونی ئێمەیە لە کاتی قەیرانەکاندا. کەواتا هاوڕێیەتی لە دیدی  بوونخوازییدا، پرەنسیپی بەرپرسیارییەتیی وەک زەروورەتێکی ئەخلاقی بۆ پاراستنی بوون و ئازادییەکانی (ئیگۆ)ی ئەوی تر پێش دەخات.
لە کۆتاییدا -سارتەر وەک هاوڕێ- خەفەتبارە بە لە دەستدانی هاوڕێیان وەک دەڵێت: “ئای چەندە بە ئازارە لە دەستدانی هاوڕێیان” بەم واتایە نکوڵیکردنی سارتەر لە هاوڕێییەتی، بە ڕەهایی نییە، ئەو زۆر هاوڕێیانە دەردەکەوێت لە زۆر کاتدا بەڵام ئەو لەسەر بنەمای ئارادیی ڕەها گریمانەکانی دەست پێ دەکات  داننان بە پەیوەندیی هاوڕێیەتی، بە واتای خستنە ژێر بەرپرسیارییەتی دێت. بەڵام سارتەر نایەوێ بکەوێتە پارادۆکسێکی لەو شێوەیە، بۆیە هەڵوێسته خودییەکانی خۆی، پڕاوپڕن لە بەهای بەرزی ئەخلاقی، لە ڕێگەی ڕەتکردنەوەی نۆبڵی ٥٧ خۆی پڕ دەکات لە مرۆڤ بوون و  هاوڕێیەتی و یاوەریکردنی مرۆڤ. دواجار توندوتۆڵ هاوڕێیەتی بە مرۆڤ بوونەوە گرێ دەدات. دەڵێت: هاوڕێیەتی پڕبوونە، ئەوەی بوونی خۆی پەراوێز خستووە ناتوانێت ببێ بە هاوڕێ.
پەراوێزەکان
1    جان پۆل سارتر، بوون و نەبوون، و: د. محەمەد کامال، دەزگای سەردەم، سلێمانی،٢٠١١، ل١١٧
2    Detmer david, freedom as a value, a- critical of the ethical theory of jean paul Sartre, co. us. 1988 (1),p
3    د. .زکریا ابراهیم، کێشەی مرۆڤ، ،: محەمەد قەرەداعی، ب.خانەی وەرگێڕان: هەولێر ٢٠١٣ ل ٢٦٣
4    جان پۆل سارتر، بوون و نەبوون، و: د. محەمەد کامال، ل٤٤٨
The post ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیەتی appeared first on ژنەفتن.
ماهییەتی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا
«مەرگ ئاگاییەکی تایبەتی مرۆڤە»
ژان پۆل سارتەر، لە ڕێگەی فەلسەفەی بوونخوازییەوە، مرۆڤی لە جۆر و شێوازەکانیتری بوون جیاکردەوە. ئەو بوونی بۆ (بوون-بۆ-خۆ) کە ئاماژەیە بۆ کەلوپەل و بابەتە سروشتییەکان، (بوون-لەناو-خۆدا) کە پەیوەستە بە مرۆڤەوە و هەروەها (بوونی-ئەوانیتر) کە باس لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکاندا دەکات، دابەش کرد[1]. لە فەلسەفەی سارتەردا، تەواوی جۆرەکانیتری بوون وەک، دار و درەخت و ئاژەڵ و شمەک و کەلوپەلەکان، هەڵگری ئاگایی نین. واتا هەر شتێک کە بوون-بۆ-خۆ بێت، بە تەنیا ناتوانێت خۆی بەرجەستە بکات، مەگەر لە ڕێگەی ئاگایی ئێمەدا حەقیقەتی دەربکەوێت. دار، دارە و خۆی ناتوانێت بڵێت من دارم، تا کاتێک ئاگایی من بەرجەستەی نەکات یان ناوێکی بۆ دانەنێت. دار و بەرد و سەگ و پشیلە، وەک مرۆڤ خاوەنی ئاگایی نین، هەر بۆیە نازانن کە چین و بۆ کوێ دەچن! واتا بوونیان لە خودیاندایە و داخراوە بە (ئۆبێکت) ناوزەد دەکرێن. ئاژەڵ و گژوگیا و دار و درەخت دەمرن، بەڵام هیچ کات هەستی پێ ناکەن. بەڵام مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە کە دەزانێت دەمرێت، مەرگ ئاگاییەکی تایبەتی مرۆڤە. مرۆڤ بە ئاگایە لە هەموو شتێک ئەمەش بوونی لە بوونەوەرەکانیتر جیا دەکاتەوە. مرۆڤ وەک، بوون-لەناو-خۆدا، بوونی دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە، بەڵام لە بوون-بۆ-خۆدا بە پێچەوانەیە. «بۆ نموونە کاتێک کتێبیک لە ڕەفەی کتێبخانەدا دەبینین، دەزانین کە داهێنەر یان دروستکەری ئەم کتێبە، ئامانج و مەبەستێکی لە پشت ئەو داهێنانەدا هەبووە و سەرەتا ماهییەتی کتێبەکەی بە زەیندا تێپەریوە و دواتر دروستی کردووە»[2]. کاتێک چاومان بە کورسی و مێز یان هەر کەلوپەلێکی دەورووبەرمان دەکەوێت، دەزانین کە بۆ چ مەبەستێک بەکار دێت و لە هۆکاری بوونەکەی بە باشی بە ئاگاین. بەم پێیە بە پێچەوانەی مرۆڤ، ماهییەتیان دەکەوێتە پێش بوونیانەوە.
ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠) فەیلەسوف
بە بڕوای سارتەر و زۆرێک لە فەیلەسوفە بوونخوازەکان، «بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە»[3]. مرۆڤ چەقۆ یان کتێبێک نییە کە پێشتر ماهییەتی دیاریکرا بێت، بەڵکو ئەو لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ماهییەتی خۆی دروست دەکات. هەر بۆیە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا هەر وەک خودی سارتەر ئاماژەی پێ دەکات، مرۆڤ هەڵگری هیچ تایبەتمەندییەک نییە و سەرەتا تەنیا بوونی هەیە: «ئەگەر فەیلەسوفە بوونخوازەکان دەڵێن مرۆڤ پێناس ناکرێت، بەم هۆیەیە کە لە سەرەتادا شتێکی ئەوتۆ نییە و هیچ شتێکیش نابێت، مەگەر هەر ئەو شتەی کە لە داهاتوودا دروستی دەکات»[4]. مرۆڤ لە سەرەتادا هیچ جۆرە ئاوەڵناوێکی باش یان خراپی ناخرێتە پاڵ، تا ئەو کاتەی لە ڕەفتار یان هەڵسوکەوتیدا، بەرجەستە نەکرێت. لە ڕوانگەی سارتەردا مرۆڤ پرۆژەیە (Project)[5]. وشەی پرۆژە، کە وەک چەمکێک لە فەلسەفەی سارتەردا ڕەنگی داوەتەوە، لە زمانی فەڕەنسیدا، لە پێشگری (پرۆ-Pro) کە بە واتای (پێش- بەرەو) و چاوگی (جیتێ-Jeter) کە بە واتای (فڕێدان، هەڵدان)ـه، پێک دێت. مرۆڤ پرۆژەیە بەو واتایەی کە بەردەوام خۆی بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و خۆی بەرەو داهاتوو هەڵدەدات و هێدی هێدی، چییەتی یان ماهییەتی خۆی دروست دەکات. پرۆژە تایبەتمەندییەکی (بوون)ـه، کە دەیەوێت لە خۆی زیاتر بێت و بەرەو داهاتوو بڕوات. هەڵبەت مرۆڤ بە ئاگایی و لە ڕێگەی ئەو هێزەوە، کە لە خۆیدا وەری دەگرێت دەبێتە پڕۆژەیەک، کە ماهییەت و چییەتی خۆی بنیات دەنێت.
سارتەر دەڵێت، مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو ئاگاییەی کە لە هەمبەر بوونی خۆیدا هەستی پێدەکات، خۆی لە جیهانێکی جەنجاڵدا دەبینێت، کە جۆرها دۆخ و هەڵومەرجی ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەو هیچ ڕێگەچارەیەکی جگە لە هەڵبژاردن نییە. هەڵبژاردنیش مرۆڤ بەرەو پێداویستییەکیتر، کە (ئازادی)یە پەلکێش دەکات. ئازادی مرۆڤ بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی فەلسەفەی سارتەر هەژمار دەکرێت، «مرۆڤ مەحکومە بە ئازادی»[6]، ئازادی مرۆڤ بە بوونییەوە گرێ دراوە و بەشێکی دانەبڕاوە لێی. بوونی مرۆڤ واتا ئازادی. ئازادی واتا مافی هەڵبژاردن و بڕیاردان، لەم ڕووەوە مرۆڤ خاوەنی ئازادی نییە، بەڵکو خودی ئازادییە. هەرچەندە هاتنە دنیای مرۆڤ لە دەسەڵاتی خۆیدا نییە، بەڵام هەر بە لەدایکبوونییەوە، ئازادیشی لە دایک دەبێت.
مرۆڤ بە تەنیا لە جیهاندا ناژی، بۆیە کاتێک شتێک هەڵدەبژێرێت، بەرپرسیارە لە بەرامبەر کەسانیتریشدا. واتا من شتێک تەنیا بۆ خۆم هەڵنابژێرم بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتیش هەڵدەبژێرم.
ئەگەر بوونی مرۆڤ دەکەوێتە پێش ماهییەتییەوە و خۆی چارەنووسی خۆی دیاری دەکات، کەواتە بەرپرسیارە لە بەرامبەر ئەو کارانەی کە دەیکات و هەروەها بەرپرسیاریش دەبێت لە بەرامبەر (کەسانیتر)دا. مرۆڤ بە تەنیا لە جیهاندا ناژی، بۆیە کاتێک شتێک هەڵدەبژێرێت، بەرپرسیارە لە بەرامبەر کەسانیتریشدا. واتا من شتێک تەنیا بۆ خۆم هەڵنابژێرم بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتیش هەڵدەبژێرم. هەڵبژاردنی من ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کەسانیترەوە هەیە. کرداری مرۆڤ بریتییە لە هەڵبژاردن و بڕیاردان و لە هەمان کاتدا هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە دەکەوێتە ئەستۆی، چونکە لە هیچ لایەنێک، بۆ ئەنجامدانی کردار، فەرمان وەرناگرێت و خودی خۆی بڕیار دەدات. سارتەر دەڵێت، ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و بڕیاردانەوە دەکەوێتە سەر شانی مرۆڤ، وای لێدەکات بەردەوام (دڵەڕاوکێ)ـی هەبێت، «کاتێک فەرماندەیەکی سەربازی، بەرپرسیاریەتی هێرشێک دەگرێتە ئەستۆ و ژمارەیەک مرۆڤ ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە، ئەمە تەنیا خۆیەتی ئەم بڕیارە دەدات، لەم دۆخەدا ئەم فەرماندەیە بێ دڵەڕاوکێی نابێت»[7]. بڕیار و هەڵبژاردنی تایبەتی ئەو فەرماندەیە، بوو بە بڕیار و هەڵبژاردنی هەمووان، هەر بۆیە ناتوانێت خۆی لە ئەگەری ئەنجامە خراپەکانی ئەو بڕیارە بدزێتەوە.
مرۆڤ جگە لە کرداری خۆی ناتوانێت هیوا لەسەر هیچ شتێکیتر هەڵچنێت.
لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا، مرۆڤەکان بە تەواوی ئازادن و بە هەڵبژاردن و بڕیاردانەوە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن. بەڵام مرۆڤ لە بەرامبەر کۆمەڵێک دۆخ و هەڵومەرجدا بە تەواوی بێ دەسەڵات دەبێت و، هەڵبژاردن و بڕیاردانی لە دەست نامینێت. کاتێک مرۆڤ لە جیهاندا خۆی بە تەنیا دەبینێت و هەروەک سارتەر دەڵێت، «هیچ خوایەک نییە، کە ڕۆژگار بەپێی ویست و ئارەزووی مرۆڤەکاندا بسورێنێت»، تووشی بێهیوایی و نائومێدی دەبێت. لێرەدا سارتەر ئاماژە بە چەمکی فاکت (Facticité) دەکات.[8] فاکت هەموو ئەو هەڵومەرجە نەخوازراوانە دەگرێتەوە کە لەگەڵ مرۆڤدا دێتە بوون. بۆ نموونە ڕەنگی چاوی من ڕەشە، باڵام کورتە، ڕەنگی قژم زەردە، پێستم سوورە، ڕاستە ئەمانە تایبەتمەندی منن، بەڵام من هەڵم نەبژاردوون. مرۆڤ بێ ویستی خۆی لە جیهانێکدا هەڵقوڵاوە، کە ئاو و هەوا و ڕەچەڵەک و مێژو و زمان و کۆمەڵگایەکەی بە بەشێکی دانەبڕاوی هەژمار دەکرێت. لە ڕوانگەی سارتەردا بێهیوای و نائومێدی بە مانای گۆشەگیری نایەت، ڕادەستکردنی ئیرادی خودی مرۆڤە بە کۆمەڵێک ئەگەر. سارتەر دەڵێت، فەلسەفەی بوونخوازی مرۆڤ بە کردارەوە پێناس دەکات و چارەنووسی خۆی دەخاتە ناو دەستی. مرۆڤ جگە لە کرداری خۆی ناتوانێت هیوا لەسەر هیچ شتێکیتر هەڵچنێت. کردار تاکە شتێکە کە بەردەوامی بە مرۆڤ دەبەخشێت، هەر بۆیە هیچ فەلسەفەیەک لە فەلسەفەی بوونخوازی گەشبینتر نییە.
خۆ دوور خستنەوە لە ڕووداوە کۆمەڵایەتی و بەرپرسیاریەتییە کەسێنی و گشتییەکان، بە بیانووی نەبووی ئازادی، مرۆڤ دەکات بە کۆیلە یان کاڵایەک کە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا بە (ئۆبێکت) ناوزەد دەکرێت
مرۆڤ لە فەلسەفەی سارتەردا خاوەنی ئازادییەکی ڕەهایە. بەڵام زۆرجار بەرپرسیاریەتی و دڵەڕاوکێ لە بڕیاردان مرۆڤ تووشی ترس دەکات. سارتەر بە ڕوونی ئاماژەی بەو ترسە کردووە کە لە ئەنجامی بەرپرسیاریەتییەوە دەکەوێتە سەر شانمان، مرۆڤ کاتێک دەزانێت کە خاوەنی ئازادییەکی ڕەهایە و لە بەرامبەردا بۆ هەر کارێک کە دەیکات پێویستە بەرپرسیاریەتییەکەی هەڵبگرێت، بە دوای ڕێگەچارەیەک دەگرێت، خۆی لەژێر بەرپرسیاریەتییەکەیدا بدزێتەوە. سارتەر دەڵێت، ئەمانە ئاساییترین ڕێگەن کە مرۆڤ بۆ فریودانی خۆی دەیگرێتە بەر و کۆمەڵێک بیانووی وەک، ویستی خودا بوو یان ناچار بووم و چارەنووس وای دەویست… دەهێنێتەوە. خۆ دوور خستنەوە لە ڕووداوە کۆمەڵایەتی و بەرپرسیاریەتییە کەسێنی و گشتییەکان، بە بیانووی نەبووی ئازادی، مرۆڤ دەکات بە کۆیلە یان کاڵایەک کە لە فەلسەفەی بوونخوازیدا بە (ئۆبێکت) ناوزەد دەکرێت[9]. بەم پێیە سەرەکیترین دوژمنی ئازادی لە فەلسەفەی سارتەردا خۆفریودانە. واتا مرۆڤ وا وێنای بکات کە تووشی زەبری کۆمەڵایەتی یان قەدەری دەستی خودا بووە و لە ئەنجامدا خۆی ڕادەستی ئەو قەدەرە بکات و ئەو ڕۆڵە بگێرێت کە بۆی دیاری کراوە.
سارتەر لە ڕێگەی ئەو تێڕاوانینە بوونخوازییەی کە لە هەمبەر مرۆڤدا هەیبوو، مرۆڤی بەرەو قۆناغێکی نوێی ژیان برد و کردییەوە بە خاوەنی خۆی. مرۆڤ چیدی پێویستی بە دەسەڵاتێکی سەرو خۆی نییە و بەبێ هیچ جۆرە هاوکارییەک دەتوانێت هەم خۆی، هەمیش مرۆڤایەتی بنیات بنێت. ئەم قۆناغەی کە سارتەر مرۆڤی تێدا بەرجەستە دەکات، خۆی خاوەنی دەسەڵاتی تەواو و ئازادی ڕەهایە، کە خۆی دەوڵەتداری دەکات. ئازادە بۆ هەڵبژاردنی هەر شتێک و ئەنجامدانی هەر کارێک، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە ئەرکی بەرپرسیاریەتی کارەکەی هەڵبگرێت. هەر مرۆڤێک هەڵەی ڕەفتار و کردارەکانی بە چارەنووس یان قەزا و قەدەر بزانێت، ئەوە لە بەرپرسیاریەتی ڕا دەکات. لە ڕاستیدا لایەنگرانی فەلسەفەی بوونخوازی پێویستە زۆر بێ باک و چاونەترس بن، چونکە خۆیان لە جیهانێکدا دەبیینەوە، کە تەنیا و بێکەسن. هەموو بڕیارەکان خۆیان دیدەن و خۆشیان پێویستە بەرپرسیاریەتییەکەی هەڵبگرن. بەبێ هیچ مەبەستێک لە جیهاندا هەڵقوڵاون، لەگەڵ مردنیشیان دەبنە بەشێک لە خاک و خۆڵ و بۆ هەمیشە کۆتاییان پێ دێت.
سەرچاوە و پەڕاوێزەکان:
[1] Sartre-Jean-Paul, L’être et le néant, Essai d’ontologie phénoménologique, ÉDITION CORRIGÉE AVEC INDEX PAR A RLETTE ELKAÏM-SARTRE, Éditions Gallimard, 1943.
[2] احمدی، بابک، سارتر کە می نوشت، چاپ پنجم، تهران، نشر مرکز،١٣٨٣.ص١٨٦
[3] امیری، رضا، هستی لنفسە در فلسفە سارتر و نقد آن، فصلنامەی علمی- پژوهشی دانشگاە قم، سال هشتم، شمارەی سوم و چهارم، ص٢٩٨.
[4] گرامی، غلام حسین، بررسی و نقد دیدگاە سارتر دربارە ماهیت انسان، فصلنامە علمی-پژوهشی اندیشە نوین دینی، سال پنجم، شمارە شانزدهم، بهار ١٣٨٨. ص٨٣
[5] سارتر، ژان پل، اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر، ترجمە دکتر مصطفی رحیمی، چاپ هشتم، تهران، انتشارات مروارید، ١٣٦١. ص٣٥-٣٦
[6] ایرانی، احمد، شش انسان مبارز، سارتر، راسل، مارکس، ولتر، لنین، گاندی، لس آنجلس، نشر کارون، ١٣٧٥. ص١٢
[7] عبداللهی، محمد علی، تقدم وجود بر ماهیت از دیدگاە سارتر و هایدگر، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، تهران، شمارە٢، پاییز و زمستان ١٣٨٢. ص١٩٧
[8] علیزمانی، امیر عباس، فرجی، علیرضا، بررسی و تطبیق مفهوم خدا و اصالت در اندیشە کرکگور و سارتر، الهیات تطبیقی علمی-پژوهشی، سال پنجم، شمارە یازدهم، بهار و تابستان ١٣٩٣. ص١٠٢
[9] امیری، رضا، هستی لنفسە در فلسفە سارتر و نقد آن، ص٣١٤.
The post ماهییەتی مرۆڤ لە فەلسەفەی بوونخوازی سارتەردا appeared first on ژنەفتن.