فلۆبێر Archives - ژنەفتن

ژمارە (یەک و دوو)ی گۆڤارەی ژنەفتن بڵاوکرایەوە
ژمارە (یەک و دوو)ی گۆڤاری ژنەفتن؛ کە گۆڤارێکی هزری و کولتووریی وەرزییە، تایبەتە بە وەرگێڕانی بابەتی تیۆریی و هزریی و ڕەخنەیی لە زمانی یەکەمەوە، بە سپۆنسەری و پاڵپشتی ئەم بەڕێزانە (دکتۆر هەڤین کەمال شامحەمەد، خاتوو ‘ئارەزوو مەحموود’ و کۆمپانیای کاروان عومەر) بڵاوکراویەوە.

ستافی ئەم ژمارەیە:

سەرنووسیار: دلاوەر ڕەحیمی

بەرێوەبەری هونەری: گەیلان عەبدوڵا

دەستەی نووسیاران: (ئاکۆ قادر، سرود قادر، سوارە محەمەد، سۆران عومەر، سەروان ئەحمەد، فازڵ مەحموود، کازیوە. ک، مسلم ئەحمەدی، نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، هەڵگورد سەمەد).

لەم هەفتەیەدا دەگاتە کتێبفرۆشییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەی وڵات. لە ڕێگەی ماڵپەڕی ژنەفتن و پەیج و کەناڵەکانی ژنەفتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، زانیاری لەبارەی دابەش کردن و ناوی کتێبفرۆشییەکان بڵاو دەکەینەوە.

تەوەری ئەم ژمارە (١-٢) لەبارەی (ئەدەبیات)ەوەیە. تەوەری ژمارەی داهاتوو (٣) لەبارەی (سینەما)یە و دوایین کات بۆ وەرگرتنی بابەت یەکی مانگی سێپتەمبەر ١/٩یە.

وتارە بڵاوکراوەکانی ئەم ژمارەیە:

لەبارەی “مارکی دو ساد”ەوە

میشێل فوکۆ

لە فرەنسییەوە: فازڵ مەحموود

ئه‌م ده‌قه‌ بریتییە له‌ نوسخه‌ی ئیدیتكراوی كۆنفراسێك كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی بوفالو  Buffalo له نیۆیۆرك له‌‌ مارسی 1970 ڕێكخراوه‌، كه‌ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فره‌نسی فۆكۆیان داوه‌تكردبوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی فره‌نسی. له‌ ڕۆژی دووه‌مدا له‌ دوو به‌شدا قسه‌ی له‌سه‌ر “مارکی دو ساد”، یاخود باشتر بڵێین له‌سه‌ر ڕۆمانی ژوستین كردووه‌. له‌ به‌شی یه‌كه‌می وتاره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆمانه‌كه‌، فۆكۆ باسه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌قیقه‌ت و ئاره‌زوو له‌ لای ساد به‌ گشتی و، له‌م ڕۆمانه‌ی به‌ تایبه‌تی؛ له‌ به‌شی دووه‌میشدا سه‌رقاڵی شیكاری مه‌سه‌له‌ی “گوتاره‌” لای ساد. فوكۆ هه‌وڵیداوه‌ ساد نه‌ك له‌ ئاستی ئه‌دیبێك به‌ڵكو له‌ ئاستی فه‌یله‌سووفێك پیشان بدات، هەروەها به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خوێندنه‌وه‌ باوه‌كان بۆ ساد، كه‌ ئه‌ویان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی سێكسوالیتێ و لادانی سێكسی و ئه‌خلاقی و هتد… به‌ ئه‌رگۆمێنێت ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ی ساد و به‌رهه‌مه‌كانی تریشی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ مه‌سه‌له‌ی سێكسوالیتێه‌وه‌ نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی فرۆید و هێربێرت ماركوزه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ ساد به‌ لاڕێبردن ده‌زانێـت و پێی وایه‌ ته‌نانه‌ت فرۆید و ماركوزه‌ش له‌ تێگه‌یشتن له‌ ساد كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه‌.

فوکۆ و كلۆسۆڤسكی: سنووره‌كانی ساد

برێنت ئه‌دكینز

لە ئینگلیزییەوە: سەروان ئەحمەد

ئەم وتارە بەدواداچوونە لەسەر پێوەندی بەرهەمەکانی میشێل فوکۆ لەگەڵ ساددا، بە گەڕانەوە بۆ کاریگەرییەکانی هەر یەکە لە موریس بلانشۆ و كلۆسۆڤسكی لەسەر فوکۆ.

گرفته‌ میتۆدییه‌كانی كۆمه‌ڵناسیی ئه‌ده‌ب

ئه‌لسه‌ید یاسین

لە عەرەبییەوە: ئاكۆ قادر حه‌مه‌

لقێكی تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵناسی چێ بووه‌، ئه‌ویش كۆمه‌ڵناسیی ئه‌ده‌به‌، كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه‌ بكات وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌ میتۆده‌كان و ئامرازه‌ به‌كارهاتووه‌كانی ناو كۆمه‌ڵناسی

لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دراوە چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بۆ گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م زانسته‌ نوێیه‌ دابڕێژێ، ئه‌ویش به‌رمه‌بنایی كتێبه‌كانی هه‌ندێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كان، به‌ تایبه‌ت ئه‌لبێر میمی و ڕۆبێر ئیسكارپیت.

دەمامکە نێرینەییەکان و ئاکارە سێکسییەکان لەناو ئەفسانە و ئەدەبدا

هارتموت بیوهمە

لە ئەڵمانییەوە: سوارە محەمەد

ئەم وتارە هەوڵێکە بۆ ئاشکراکردنی دەمامکە نێریینەکان لەناو ئەدەب و ئەفسانەدا کە لە ڕێگەیانەوە پیاوان دەسەڵات لە مێینە وەردەگرنەوە. وەکو نموونەیەک لەوان، ڕۆمانی”ڤینۆسی فەروپۆش”ی زاشەر-مازۆخ دەخرێتە بەرباس. هەروەها باسێکە لەبارەی هەردوو دژبەری مازۆخیزم و سادیزم کە بە هۆی دەمامکەوە، مرۆڤ بە تایبەتی نێرینە هەوڵی بەدیهێنانی ئارەزووەکانی خۆیان دەدەن.

مانیفێستی شیعری

فازڵ عەزاوی

لە عەرەبییەوە: نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

ئەم مانیفێستە شیعرییە، یەكێكە لەو مانیفێستانەی لەگەڵ هەنگاوەكانی گۆڕین و پەرەسەندنی شیعری عەرەبیدا لەدایكبووە كە چوار شاعیری عەرەبی عێراقی (لەژێر كاریگەریی گۆڤاری “شیعر”ی لوبنانی) لە ژمارەی یەكەمی گۆڤاری (شیعر 69)ی بەغدادیدا بڵاویان كردۆتەوە. لێرەدا سنوورەكانی فكر و تێڕوانینی ئەو وەچە شیعرییەی ساڵانی شەستەكان و سەرەتای حەفتاكان ئاشكرا دەبێ كە فكری چەپ بەسەر ڕەوتی بیركردنەوەیاندا زاڵ بووە،

توێژینەوەی ئەدەبی و سرووشتی ئەدەبی

ڕێنێ وێلێک و ئاوستین وێرێن

لە ئینگلیزییەوە: سرود قادر

ئەم بابەتە وەرگێڕانی دوو بەندی بەشی یەکەمی کتێبی “تیۆری ئەدەبیات”ی هەر دوو ڕەخنەگر و تیۆرداڕێژی ئەمریکی ” ڕێنێ وێلێک و ئاوستین وێرێن”، لەم دوو بەشەدا بە گەڕانەوە بۆ بیرمەندان و ڕەخنەگران و تیۆرداڕێژانی دیکە پەرژاونەتە سەر ئەدەب و توێژینەوەی ئەدەبی و، سرووشت و ماهیەتی ئەدەب.

چارلێز دیکێنز و سەردەمی ڤیکتۆریایی

تێری ئیگڵتۆن

لە ئینگلیزییەوە: کازیوە. ک

ئەمە وتارێکی تێروتەسەلە لەسەر دیکێنز و ڕۆمانەکانی و، سەردەمی ڤیکتۆریایی لە ڕووی کولتووری و سیاسیی و ئابوورییەوە. ئیگلتۆن بۆ قسەکردن لەسەر ژیان و بیرکردنەوەی دیکێنز و هەروەها سەردەمی ڤیکتۆریایی و وڵاتی بەڕیتانیا لەو سەردەمەدا بە وردی ڕۆمانەکانی دیکێنز دەپشکنێ. هەروەها ئاوەڕ لە ڕۆماننووسەکانی دیکەی ئەو سەردەمەی بەریتانیا دەداتەوە.

دوو کاتژمێری تاریک و ڕوون لەگەڵ ‘خۆرخێ لوییس بۆرخێس’دا

ژان پۆل ئێنتۆڤێن

لە فرەنسییەوە: مسلم ئەحمەدی

ژان پۆل ئێنتۆڤێن ڕەخنەگری ئەدەبی  ئەم  دیمانەکەی لەگەڵ بۆرخێسدا ئەنجام داوە، هەوەڵ جار ساڵێک پاش مەرگی بۆرخێس لە چاپ دراوە. دیمانەکە هەندێ بابەتی گرنگ لە خۆی دەگرێ، لەوانەش: زمان،، وشە یان زاراوەی “بۆرخێسیی”، فەلسەفە، کوێریی، شیعر، ئەدەبی فەڕەنسی، پێرۆن و سیاسەت و نێروودا.

بە بۆنەی فیستیڤاڵی دووسەت ساڵەی لە دایکبوونی “فلۆبێر”ەوە

دیمانەیەک لەگەڵ ئیڤان لوکلێرک

لە فرەنسییەوە: هەڵگۆرد سەمەد

(ئیڤان لوکلێرک)، ماوەی ٣٠ ساڵ مامۆستای زانکۆ بووە و، لێکۆڵەری تایبەتمەندی ئەدەبی “گۆستاڤ فلۆبێر”ە. هەروەها سەرۆکی فێستیڤاڵی دووسەت ساڵەی لەدایکبوونی فلۆبێرە کە بڕیارە مانگی ئۆکتوبەری ئەمساڵ (٢٠٢١) بەڕێوە بچێت. لەم دیمانەیەدا کە گۆڤاری فیگارۆ لەگەڵیدا سازی داوە باسی هەندێ لایەنی ژیانی فلۆبێر و دادگاییەکەی و نامەکانی و بیروباوەڕی ئایینی و سیاسی ناوبراو دەکات.

چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزیک

مارتن هایدێگەر

لە ئەڵمانییەوە: سۆران عومەر

ئەم وەرگێرانه، بەشی دووەمە لە پێشنمایشی کتێبی چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزک لە نووسینی فەیلەسوفی ئەڵمانی مارتن هایدێگەر.

کتێبی چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزیک یەکێکە لە کتێبە بناغەییەکانی بیری مارتن هایدێگەر، تەنانەت وەک هاوکارێکی بەهێزیش دادەنرێت بۆ تێگەیشتن لە کتێبی بوون و کات لە کاتێکدا کە دوو ساڵ بەر پێشکەشکردنی ئەم وانەیە نووسراوە.

لەم کتێبەدا هایدێگەر بۆ یەکەم جار قسە لەسەر کێشەی بوون هەبوون دەکات و تێیدا  ئەو باسە دەخاتە روو کە فەلسەفە لە ئەوروپا و ڕۆژئاوا و تەنانەت لە سەدەکانی ناوەڕاستیشدا، دوای  گواستنەوەی فەلسەفە لە یۆنانەوە، مانای چەمکی  بوون- و هەبوون تێکەڵکراوە. ئەمەش بووەتە گرێیەکی گەورەی فەلسەفە لە تێگەیشتن لە بنەماکەی خۆی کە مێتافیزیکەوە و بە گوتەی ئەو واتە پرسیارکردنە لە بوونی مرۆیی. بەشی یەکەمی لە ژمارە (سفر)دا بڵاو کراوەتەوە و لە ژمارەکانی دیکەی بەشەکانی دیکەی ئەم پێشنمایشە بڵاو دەکەینەوە.

The post ژمارە (یەک و دوو)ی گۆڤارەی ژنەفتن بڵاوکرایەوە appeared first on ژنەفتن.