نەتەوە Archives - ژنەفتن

ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پێشەکی وەرگێڕ: لە پاش پێکهاتنی دەوڵەتە نیمچەمۆدێڕنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر دەوڵەتێک تێکۆشا بە تەرخانکردنی پارەی خەیاڵی و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە مێژوویەک بۆ خۆی داتاشێت. بە هۆی زاڵیەتی بیرۆکەی فاشیستی-شۆڤێنیستی، زۆرێک لە مێژوو و کەلەپووری نەتەوەکانی تری ناوچەکە بە ناوی نەتەوەکانی خاوەن دەوڵەتەوە ناسێندرا و کەڵکی سیاسی لێ وەرگرا. لەم پێوەندییەدا، کارە بە ناو زانستییەکانی هەندێک لە ڕۆژهەڵاتناسەکان یارمەتیدەر بوون بۆ دەوڵەتانی داگیرکەری خاکی نەتەوەکانی تری ناوچەکە. دەوڵەتە نوێیە بێ مێژووەکان بە تەرخانکردنی پارەی خەیاڵی لە ڕاڤە و شیکارییە لایەنگرانەکانی ئەو تاقمە لە ڕۆژهەڵاتناسان کەڵکیان وەرگرت بۆ بەرهەمهێنانی مێژوویەکی ساختە. نموونەی وەها مێژوویەک، مێژووی ئێرانە کە دواتر دەرکەوت کە ڕژیمی پالەوی پارە و تێچووی قورسی بۆ پێکهێنان و نووسینی ئەوە تەرخان کردبوو. لە چەند دەیەی ڕابردوودا تاڕادەیەک ئەو جۆرە کارەی ڕۆژهەڵاتناسان بەرپەرچ دراوەتەوە و کەوتووەتە بەر ڕەخنە و هەوڵ دراوە هەڵەکانیان دەرخرێن و ڕاست بکرێنەوە. بەو شێوەیە وێژمانی پێکهاتوو لەلایەن ئەوانەوە و بەهێزکراو لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەکە کە تەنانەت بە زەبری دەسەڵاتی خۆیان بەتایبەت لە ڕێگای سیستەمی فێرکردن و بارهێنان و ڕاگەیەنەکانیانەوە کارێکیان کردبوو کە زۆرێک لە خەڵکی نەتەوە بندەستەکانیش کەوتبوونە داوی بەرهەمی مەعریفی ئەوە، لانیکەم لە باری تیۆرییەوە تووشی قەیران کرد. یەکێک لەو کارە بەپێزانەی کە کاری ڕۆژهەڵاتناسان لەسەر ئێران و بیردۆزی لەباوکەوتووی ئاریانیستی بە وردی خستووەتە بەر ڕەخنە، پەرتووکەکەی موستەفا وەزیرییە لە ژێر ناوی “ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی/وێناکراو” کە لە ساڵی ١٩٩٣دا بۆ یەکەم جار و لە ٢٠١٣دا بۆ دووەم جار چاپ کراوەتەوە.[1] هەرچەند بەپێی پێناسەی نەتەوەی خەیاڵی، بەتایبەت لەلایەن بێنێدیکت ئاندێرسۆنەوە، ئێران تەنانەت نەتەوەیەکی خەیاڵیش نییە. لە پێناسەی نەتەوەی وێناکراو یان خەیاڵیدا، دەوترێت کە خەڵک بەبێ ناسینی یەکتر خۆیان سەر بە دەوڵەت-نەتەوەیەک دەزانن. بەڵام ئێرانیبوون بەبێ ویستی نەتەوە جیاوازەکان کە خاکیان داگیر کراوە بەسەر خەڵکانی ناو ئێراندا سەپاوە. بەشێک لەم خەڵکانە ئەگەر دەرەتانی کراوە و ئازاد هەبێت خۆیان بە ئێرانی وێنا ناکەن. ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و هەندێ جار خەڵکی ئەو نەتەوانە زیاتر خۆیان لەگەڵ خەڵکی نەتەوەکەی خۆیان لە دەرەوەی سنوورە دەستکردەکانی ئێران وێنا دەکەن و هەستیان بۆیان دەجووڵێت تاکوو خەڵکانی تری ناو ئێران. بۆ وێنە کورد بەپێی هەموو پێناسەکان نەتەوەیە و زۆربەی خەڵکی کوردیش ئەگەر لە کەشێکی کراوەدا بن، خۆیان وەکوو کوردستانی و لەگەڵ کوردانی پارچەکانی تر وێنا دەکەن و هەستیان بۆ کوردی پارچەکانی تری کوردستان زیاتر لە فارسێکی ئێران دەجووڵێت و لە باری زمان، مێژوو، خاک و ڕەچەڵەکیشەوە وەک کورد خۆ پێناسە دەکەن و لە باری سیاسیشەوە لەسەر خاکی خۆیاندا خۆیان بە شیاوی دەوڵەتی خۆ دەزانن کە لێیان زەوت کراوە. بۆیە لە سەردەمی نوێشدا ئەگەر زۆر و داگیرکاری نەتەوەی فاشیست و شۆڤێنیستی فارس نەبوایە ڕەنگە ئێران ئەوپەڕەکەی تەنیا ناوی جوگرافیایەک دەبوو وەک ئەوروپا کە دەبا دەیان وڵات و دەوڵەت-نەتەوەی لێ ببوایەتەوە. ئەو هەوڵەی پێکهێنانی دەوڵەتێک بە ناو ئێران لە ژێر چنگی نەتەوەی فارسدا، نە تەنیا لە باری مافی مرۆڤ و دێمۆکراسییەوە، بەڵکوو لە باری ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیشەوە زیانێکی زۆری بە خەڵکانی ناو ئەو جوگرافیایە گەیاند. لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا بە هۆی جۆراوجۆر لەوانە هەبوونی دیکتاتۆریەت و بیری فاشیستی و هەر لەو کاتەشدا بەربڵاوی ڕووبەر و حەشیمەتی زۆر ئەو وڵاتە بە باشی بەڕێوەبەرایەتی نەکرا و بووە کانی دزی و گەندەڵی و بێ مافی. کەچی گەر ڕێگە بدرایە کە هەرکام لە نەتەوەکان دەوڵەتی خۆی هەبوایە و خۆیان خۆیان بەڕێوە ببردایە ئێستا ڕەنگە وڵاتانێکی زۆر باشتر و پێشکەوتووتر بوونیان هەبایە و ئەو هەموو وزەی خەڵک و دەوڵت کە لە شەڕ و پێکدادان و ڕاگیرکردنی زۆرەملێدا لەکیس چوو، دەکرا بۆ پێشکەوتنی دەوڵەت-نەتەوە ڕاستەقینەکان و خۆشبژێوی خەڵکەکانیان بەکار بهێنرایە. هەرچۆنێک بێت، بەپێی زۆربەی پێناسەکانی نەتەوە، ئێران نەتەوە نییە بێجگە بە خەیاڵی فارسی شۆڤێنیستی ئێران نەبێت کە پشتی بەستووە بە هەڵەی بەسەرچووی هەندێ ڕۆژهەڵاتناس. کەواتە لەو ڕوانگەوە وەک نووسەری ئەو پەرتووکە جەختی لەسەر کردووە “ئێران وەکوو نەتەوەیەکی خەیاڵی”یە. هەرچەندە بە ناو ئاکادمیسیەنە شۆڤێنییەکانی سەر بە دەوڵەتی فارس تێکۆشاون ئەو بەرهەمە بخەنە پەڕاوێزەوە، بەڵام بەرەبەرە بە سەرهەڵدانی توێژینەوە نوێیەکان کە دەرخەری ڕاستییەکانن گرنگایەتی ئەو بەرهەمە و بەرهەمی تری لەو چەشنە خەریکە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. بەم بۆنەوە هەوڵ درا پاژی سێ کە یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی ئەو پەرتووکە بخرێتە بەردەستی خوێنەری کوردیش. وەرگێڕانی ئەوەش بەو واتایە نییە کە وەرگێڕ وەکوو کوردێک لەگەڵ هەموو باس و بابەتەکانی ئەوە بێت و دیارە نووسەری ئەو پەرتووکەش ڕوانگەی تایبەتی خۆی هەبووە. بەڵام لە کەمبوونی وەها بەرهەمگەلێکی ڕەخنەگرانە لەسەر مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە پەرتووکخانەی کوردیدا، ئەو بەرهەمە یەکێک لەو هەوڵە گرنگانەیە کە دەلاقەیەک دەکاتەوە بۆ ڕوانینی وردبینانەتر بە سەر مێژووی نادیار و تەماویی ناوچەکە و دەرکەوتن لە ژێر ڕکێفی وێژمانی ڕۆژهەڵاتناسان و مێژووی دەستکردی دەوڵەتانی فاشیست کە لە دژی نەتەوە بندەستەکان نووسراونەتەوە.

پێناسەکردنی چەمکی ئێران لە بەستێنێکی ناسیۆنالیستیدا

ئێران، لە بنەڕەتدا ناوێک بۆ ناوچەیەکی جوگرافیایی، و ئێرانی، هەردووکیان لە کاری ڕۆژهەڵاتناسان و بیرمەندانی نەتەوەخواز/ناسیۆنالیستدا بەرەبەرە بۆ پیشاندانی پۆلێنێکی بەرین دەرکەوتن کە خەڵکێکی یەکدەست، خێزانێکی زمانی، چاندێک/کەلەپوورێک، و لە دواییدا نەتەوەیەکی وێناکراو/خەیاڵی دەنوێنێت کە بە ڕواڵەت لە سەردەمی دێرینەوە بەردەوام هەبووە – ڕوانگەیەکی تاڕادەیەک ئارەزوومەندانە و ناتەبا. وەها ڕوانگەیەک لەسەر بنەمای توێژینەوە ئەوروپییەکان لەسەر زمانەکان و چاندەکانی سەردەمی کەونین و پێوەنددانی ئەوانە بە یەکەوە بوو وەکوو ڕێگایەک بۆ وێناکردنی مێژووی نەتەوەیی بۆ ئێران. بیردۆزە ڕەگەزی و زمانەوانییەکان و فەلسەفە سیاسیی نەتەوەیییەکانی بە توندی ناجۆری بەهێزکراو بە باوەڕ بە دروستی مێتۆدۆلۆژییە زانستییەکەی، بووە هۆی ئەوەی کە ئەوروپا ناهاوسەنگی و وێنەیەک لە خۆی جیاواز لە پاشماوەی جیهان پێک بهێنێت. ڕۆژهەڵاتناسیی ئەوروپایی پاشماوەی هەموو بەڵگەنامە مێژوویییەکانی بەدواداچوون کرد بە مەبەستی بە وردی لێکۆڵینەوە لەسەریان، پاشان لە چوارچێوەی بیرۆکە ڕەگەزی و نەتەوەخوازانەکانی گەڵاڵەکراودا ئەو کارەی کرد. توێژینەوە لەسەر ئێران هەر لەو سیستەمەی بنەماکان پێڕەوی کرد. ڕەگەزپەرستی و نەتەوەخوازیی شکۆی ئاریایییەکان کە نەتەوەی ئێرانیان هەر لە سەردەمی ئەخەمەنەکانەوە/هێخامەنشییەکان (٥٥٠ی پێش زایین) تا سەردەمی مۆدێڕن پێک دەهێنا، برەو پێدا. میراتی چاندی پێش-ئیسلام، ڕەگەز، و زمان لە توێژینەوەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا بووژێنرایەوە بۆ سەپاندنی هەستی ئێرانێتی و بەردەوامبوونی لە مێژوودا. ئاخۆ ئێران وەکوو نەتەوەیەک لە سەردەمەکانی پێش ئیسلام و ئیسلامدا بوونی هەبوو؟ وەڵامی ڕۆژهەڵاتناسییانە، گەرچی نابەجێ، بەڵام ئەرێنی بووە. ئەوە ڕاستە کە ناوی ئێران لە سەرەتای سەدەی سێی زایینییەوە وەک نازناوێکی جوگرافیایی بۆ ناوچەیەک لە نێوان هێند و سەرزەوییە عەرەبییەکان بەکار هێنرا، بەڵام ئەمە نابێت بە هەڵە وەرگیردرێت بۆ سەلماندنی ئەوەی کە خەڵک و نەتەوەیەکی ئێرانی یەکدەست لەو ناوچەدا هەبوو. وەها چەمکێک سەرەتا لە واتایەکی زمانەوانی-رەگەزی بۆ ئێرانی پێش-ئیسلام و بۆ زۆربەی مێژوونووسیی نەتەوەخوازانەی سەردەمی ئیسلامی وێنا کرا. لەم پاژە و پاژەکانی دواتردا ئەم دوو بڕگە تاوتوێ دەکرێن تاکوو پێشگریمانە پتەوەکانی ڕەوتی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتناسی سەبارەت بە ڕەگەز و نەتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ناتەبایییە دووپاتکراوەکان لە نێوان ڕۆژهەڵاتناسان بۆ خۆیان، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرچاوە ئیسلامییەکانی عەرەبی-فارسی، و لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاڵۆزی بابەتەکە پیشان بدرێت لە کاتێکدا کە لە سەدەی بیستەمدا، ناسیۆنالیزمی ئاسیایی/ئێرانی، وەکوو بەرهەمێکی لاوەکی کۆلۆنیالیزمی ئەوروپایی و فاکتۆرە ناوخۆیییەکانی تر، وەشانی پێکهێنراوی مێژووی نەتەوەییی ئێران لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسانی وەک بڕبڕەی پشتی ئایدۆلۆژی نەتەوەخوازی/ناسیۆنالیستی بە زۆر جێ خست.

بەر لە تاوتوێکردنی دەستکەوتە زمانەوانی و ڕەگەزییەکانی ڕۆژهەڵاتناسان لە پێوەندی لەگەڵ بیچمگرتنی ناوی ئێران، ئێمە دەبێت جیاوازی دانێین لە نێوان پێرسیا (Persia)[2]، کە بە گشتی تاکوو سەرەتای سەدەی بیستەم لەلایەن ڕۆژئاوایییەکانەوە وەکوو هاوتایەک بۆ ئێران بەکار دەهێنرا، و ئێران. بۆ ئەم کارە، ئێمە شوێن پێی هەردووکی گۆڕانی تێرمەکە/زاراوەکە[3] لە پێرسیا بۆ ئێران لە توێژینەوەکاندا و دابڕانی بەکارهێنانی چەواشەکارانە و پشتڕاستنەکراوی پێرسیا یان پێرسییەن/پێرژن و دژایەتییەکەی لەگەڵ ئێران و ئێرانی بە هۆی زمان، خەڵک، چاند، و سەرزەوی، دەگرین.

پێرسیا یان ئێران

بە گشتی، پێرسیا وەکوو ناو بۆ سەرزەوییەکە لەلایەن ڕۆژئاوا و دەرەنجام لەلایەن تەواوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بەکار دەهێنرا تاکوو ڕەزاشا (١٩٢١-١٩٤١)، وەکوو شای ئێران، داوای کرد کە ئێران لە جێی پێرسیا بەکار بهێنرێت. لەڕاستیدا ڕەزاشا ڕایگەیاند کە هەر شتێکی نێردراو بە ناونیشانی پێرسیا بەجێی ئێران دەگەڕێندرێتەوە بۆ نێرەرەکەی.[4] بێ گومان ئەوروپییەکان ناسیار ببوون لەگەڵ ناوی پێرسیا هەر لە ئاماژەکانی سەرچاوە کلاسیکەکانی یۆنان بە پێرسیس (یان پێرسپۆلیس) لە باسی مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی یۆنانییەکان لەگەڵ پێرسییەنەکان/پارسەکان، بەتایبەت لە کاتی ئەلێکساندەری/سکەندەری گەورەوە. ئینجیلیش (لە پەرتووکەکانی دانیال و ئەسدراس) ئاماژە دەکات بە  پارس یان پێرسیا.[5] یان ڕەنگە سەرزەوییە بەرفراوانەکەی ناو پێرسیا کە بۆ جیهانی ئەوروپی وەکوو پارتیا (Parthia) ناسرابوو، سەرچاوەی پێرسیا بوو.[6] ئێمە دەزانین کە لە سەردەمی ئیسلامیدا زۆر سەرچاوەی مێژوویی/جوگرافیایی وەکوو فارس (پارس) ئاماژەیان دەکرد بە سەرزەوییەکە ، ئەو زاراوەی کە ئەوروپییەکان بە وەرگێڕانی پەرتووکە ئیسلامییەکان بۆ سەر لاتین لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، گۆڕییان بە پێرسیا[7] یان پێرسە (Perse)، گەرچی بەکارهێنانی پێرسس (Persis) لەلایەن یۆنانییە کلاسیکەکانەوە ڕەنگە لە زانستی جوگرافی ئەوروپیی لە سەردەمەکانی دواتردا ناسرابێت.

توێژینەوە مۆدێڕنەکان تێکۆشاون کە ناوی ئێستاکەی پارس پێوەند بدەن بە پارسا (Parsa)، هی سەردەمی ئەخەمەنەکان.[8] وێدەچێت وەها بۆچوونێک لەسەر بنەمای بیرۆکەی موستەوفی لە نوزهەتولقولووب (نزهة‌القلوب) و ڕەنگە شرۆڤەکانی زووتری تر لەسەر پارس وەکوو بنکەی پاشا دێرینەکان بێت.[9] هەرچۆنێک بێت، بەکارهێنانی پارسا یان پارس وەکوو سەرچاوەی بەکارهێنانی ڕۆژئاوایی وشەی پێرسیا ڕوونی ناکاتەوە کە چۆن فارس لەباری ئێتیمۆلۆژی/ڕێخەناسییەوە لە  پارسای سەردەمانی دێرین وەرگیراوە. بەبێ باس و هۆهێنانەوەی زیاتر، گۆڕانی ناوی فارس بە شێوەی نەریتی بە شتێکی ئاسایی و ڕوون وەرگیراوە. بەڵام ئەگەر بمانەوێت لە گواستنەوەی فیلۆلۆژیکی/زمانەوانی لە چاندێکەوە یان زمانێکەوە بۆ ئەوی تر تێبگەین، پێویستە کە توێژەران لەسەری باس بکەن. چەمکیکی تری نادیار بەکارهێنانی مێژووییی پارسا یان فارسە، بە سەرنجدان بەوەی کە ئەوە ڕەنگە تەنیا بۆ ناوەند/نیشتەجێگە یان پێتەختی پاشا دێرینەکان بەکار بهێنرێت و نەک بەپێویست وەکوو ناو بۆ سەرزەوییەکی بەرفراوان یان فەلاتی سەرەکی. لە سەردەمی ساسانییەکاندا (سەدەی سێی زایینی)، بەپێی سەرچاوە جوگرافیاییەکانی ئیسلامی، زاراوەی ئێرانشار (ایرانشهر) بۆ خاکێکی بەرفراوان، نەک فارس، بەکار دەبردرا. کەواتە، ئەمە جێی پرسیارە کە بۆچی ئەوروپییەکان بەردەوام لە پێرسیا کەڵکیان وەرگرت و نەک ئێران یان ئێرانشار. بەربوونەوەی ئەوروپییەکان بەرەو ڕۆژهەڵات پاش سەدەکانی ناوەڕاست وردە وردە بووە هۆی ئاگابوونەوەیان لەسەر زۆر گۆڕانی مێژوویی کە ئەوان تەنیا زانیارییەکی نەریتییان لەسەری هەبوو. بۆ وێنە، لە گەشتنامەکانی ژان باپتیست تاڤێرنیر (Jean Baptiste Tavernier)  و سر جان شاردن (Sir John Chardin)  (هەردووکیان گەڕیدەی ئەوروپی سەدەی حەڤدەیەم)، ئاماژە بە ناوی ئێران دەکرێت، گەرچی بە شێوەیەکی ناگرنگ/بێبەها، لەبەر ئەوەی کە ئەوان سەرزەوییەکەیان تەنیا بە ناوی پێرسە یان پێرسیا دەناسی.[10] لە دوایییەکانی سەدەی هەژدەدا، سیلڤەستر دوساسی (Silvestre de Sacy) وەکوو ئاکامی خوێندنەوەی بەردەنووسەکانی ساسانییەکان، بە شێوازێکی زانستی لەگەڵ زاراوەی ئێران هەڵسوکەوت دەکات.[11] بەرە بەرە پاش سەدەی نۆزدە، زاراوەی ئێران لە جێی یەکتر لەگەڵ پێرسیا هاتە بەکارهێنان، گەرچی هەندێک جار بە نادروستی، بەمجۆرە بووە هۆی سەرلێشێواوی بە پێکهێنانی ئەو گومانە کە ئێران لە نێو پێرسیا بوو یان ئەوەی کە پێرسیا لە ناو ئێران بوو یان ئەوەی کە ناوی پێرسیا پاش ئاریایییەکان نرا، و هتد.[12] لەوە بە دوا دەکرا بیر لەوە بکرێتەوە کە ئێران، پاش ناساندنی بە بازنەکانی ڕووناکبیریی ئەوروپی، لە سەردەمە دێرینەکانەوە ناوی سەرزەوییەکە بووبێت، هەروەها کە وتەکەی مەلکۆڵم (J. Malcolm) لە سەدەی نۆزدەدا پشتڕاستی دەکاتەوە: “ئێران لە سەردەمانی کەونینەوە بۆ ئەوڕۆکە هەبووە، ئەو زاراوەی کە بەوە پێرسییەنەکان وڵاتەکەیانی پێ بانگ دەکەن.”[13] هەرچۆنێک بێت، بەکابردنی ئێران بە شێوەیەک کە پێرسیای تێدا جێگیر کرابوو لە ڕوانگەی زمانی، ئێتنیکی/خزمی[14]، و چاندییەوە بەجێ هێڵرا بۆ توێژەرەکانی دواتر.

روانگەیەکی هەڵەی تر لە ناولێنانی پێرسیەن (Persian)، وەرگیراو لە پێرسیا (Persia)، سەرچاوە دەگرێت. زۆربەی کات زاراوەی پێرسیەن بۆ دیاریکردنی خەڵک و زمان هەروەها چاند و نەریت بەکار هێنراوە. ڕۆژئاوا، نائاگا لە ئاڵۆزیی پێکهێنەرە کۆمەڵایەتی-کەلەپوورییەکانی ئەو شتەی ئەوان ناویان دەنا پێرسیا، بە ساکاری هەموو شتێکیان لە ناوچەکەدا بە پێرسیەن ناو دەبرد؛ لە کاتێکدا ئەم تێگەیشتنە کاڵ و خاوە لە جیاکردنەوەی ناوچەکانی چاند، زمان، و ئێتنیسیتی/خزمایەتیدا سەرنەکەوت. گەرچی لەم دواییانەدا ئێران جێگرەوە بووە بۆ پێرسیا و ئێرانی بۆ پێرسیەن، بەڵام وشەی پێرسیەن هێشتا بۆ زمان و بۆ نەریتگەلێکی کەلەپووریی دیار بەکار دەهێنرێت تاکوو لەسەر بەردەوامی زاڵیەتی پێرسیەن جەخت بکرێت. هەرچۆنێک بێت، بە هۆی بەکارهێنانی پێرسییەن زۆر بە شل و ولی، هەندێ کێشە هەیە. بۆ دەستپێک، پێش سەدەی بیستەم دانیشتووانی وەک دەوترێت پێرسیا لەلایەن ئەوروپییەکانەوە بە پێرسییەنەکان بانگ دەکران (هەندێک هێشتا ئەوان بە پێرسییەنەکان بانگ دەکەن)، گەرچی ئەم کەسانە هیچ پێوەندییەکیی زمانییان لەگەڵ دانیشتووانی پێرسیا بۆ خۆیان، نەبوو. ئەگەر ئێمە فارس بە هاوتای پێرسیا رەچاو بکەین، هەموو خەڵکی پێرسیا نەدەکرا بە فارس یان فارسی (Farsis) بانگ بکرێن لەبەر ئەوەی کە فارس تەنیا ناوچەیەکی سەرزەوییەکە (ئێران/پێرسیا) بوو. هەروەها، ناوچەکانی تر و کۆمەڵە زمانییەکانی تر وەکوو بەلووچەکان، کوردەکان، و تورکەکان هەبوون کە لە ناو پۆلێنی فارس یان پێرسییەندا نەدەگونجان. (بۆیە، لە توێژینەوەکانی دواتردا نازناوی ئێرانی لە جێی پێرسییەن لەسەریان نرا.) پیێترۆ دێلا ڤاللێ (Pietro della Valle)، گەڕیدەیەکی خەڵکی ڕۆم لە سەرەتای سەدەی حەڤدەدا بە شێوەی سەرنجڕاکێش دانیشتووانی پێرسیا بە خەڵکانێ کە لە چەندین جۆرن و هاووڵاتییانی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەکانن، وەسف دەکات.[15] ئەو هەروەها دەڵێت کە پێرسییەنە ڕاستییەکان (veritables Persans) کە درێژە دەدەن بە ژیان لەسەر خاکەکە تەنیا لە سێ یان چوار باژێردا، بریتی لە ئەسفەهان (پێتەختی زنجیرەشاکانی سەفەوی)، دەژین.[16] باوکە کروسینسکی (Krusinski)، قەشەیەکی عیسایی/یەسوعی، لە سەرەتای سەدەی هەژدەدا دەڵێت: “بە دەگمەن وڵاتێک وەک پێرسیا هەبێت کە وەها زۆر نەتەوەی جیاوازی تێدا نیشتەجێ بێت.”[17] لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمدا، یوجین فلاندین (Eugene Flandin) ئاماژە بە پێرسییەنەکان بە گشتی دەکات بەڵام پاشان هەندێ جار لە کوردەکان (بۆ وێنە) بەجێی پێرسییەنەکان کەڵک وەردەگرێت، وەک ئەوەی نووسەرەکە ئاگا بووبێت لەسەر جیاوازیی ناسێنەی ئەوە/[ئەوانە] و هێشتاش بە شێوەیەکی ناڕوون هەردووکیان وەک بەشێک لە یەک بوونێتی/قەوارەی گەورە (بە بێ بەکارهێنانی نازناوی ئێرانی) دادەنێت.[18]

بەم جۆرە، پێرسییەن زاراوەیەکی ناڕوون بوو کە بە ئاستەمی حەشیمەتی فرەئێتنیکی/فرەخزمیی شرۆڤە دەکرد و لەگەڵ هیچ پێوەرێکی گشتی ناسێنە نەیدەخوێندەوە کە ئاماژە بە دانیشتووانی خۆجێیی بکات. هەروەها پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئەگەر پێرسیەن هەر وەک پێرسیا لە سەرچاوە دێرینەکان قەرز کرابێت، گۆڕان بۆ ناوی ئێران بە ساکاریی گۆڕانەکانی کەلەپوور و زمانەکان و کۆچە نوێیەکان، داگیرکارییەکان، و ڕاگواستنەوەکانی بەردەوامی سەدەکانی ناوەڕاستی پشتگوێ خستووە. ئەمە بە دوور لە زەین و نابەجێ دەبێت کە باوەڕ بکرێت کە خەڵکانی پێش-ئێران یان ئێران (پێش-ئیسلام یان سەردەمی ئیسلامی) لە ناوچە جیاوازەکاندا، چ خوراسانی ڕەسەن، کوردستان، یان فارس بێت، بەردەوام خۆیان بە خاوەن یەک ناسێنەی بێ وێنە زانیبێت. کەواتە یەک لایەنی زۆر بڵاوەبووی ناسێنەی ‘پێرسییەن’، جگە لە مەبەستی ئاسانکاری، بە شێوەی گونجاو ڕەنگدانەوەی پرسی فرەتوێژیی ئاڵۆزیی ناسێنە نییە کە بنەمایەتی. هەرچۆنێک بێت، بە تێپەڕینی کات پێرسییەن وردەوردە بۆ نازناوی زمانەکە، و کەمتر بۆ ئێتنیکەکە/خزمەکە، بەکار دەهێنرا.

لە سەرەتای سەردەمی ئیسلامیدا، لە سەدەکانی حەفتەم بۆ نۆیەم، زمانەکانی ناوچەکە گۆڕانی توندیان بە سەردا هات و لە ژێر کاریگەریی ئەلفوبێ و شێواز/رێچکەناسی عەرەبیدا زمانگەلێکی نوێی تێکەڵاو پێکهاتن. فارسی، ئەو زمانەی کە لە سەردەمی پاش-ئیسلام پەرەیسەند، بە گشتی وەکوو پێرسییەن ئاماژەی پێ دەکرێت. بەڵام نازناوی پێرسییەن بۆ فارسی (زمانەکە) و بۆ خەڵکی پێرسیا (کە بە شێوەی لەناخداهەڵگر بە فارسی دەدوێن) سەرلێشێواوییەک لە دیاریکردنی ناسێنەیەکی بەربڵاو بۆ فارسیبێژانی دەرەوەی پێرسیا وەکوو خەڵکی ناوچەکانی ئەوبەرچۆم (ماوراء النهر-Transoxiana) (تاجیکستان، ئەفغانستان) پێکدێنێت. ئاخۆ دەکرێ ئەم خەڵکە بە پێرسیەنەکان بانگ بکرێن لەبەرئەوەی کە ئەوان بە فارسی دواون و دەدوێن؟ لە باری تێکنیکییەوە هیچ وەڵامێکی جێی ڕەزامەندی نەدرایەوە تا کاتێک چەمکی مۆدێرنی نەتەوایەتی و ناسێنەی جوگرافیایی دای بەسەر پێوەندییە چاندییە ناڕوونەکانی تردا. هەروەها نازناوی پێرسییەن بۆ هەردووکی خەڵکەکە و زمانەکە ئەو پرسیارانە دێنێتە ئاراوە کە ئەگەر زمانی فارسی لە نێوان سەدەکانی حەفتەم و نۆیەمدا پێکهات،[19] چلۆن و بۆچی زاراوەی دێرینی پێرسییەن (وەرگیراو لە پێرسس) بە هاسانی بۆ زمانێکی زۆر نوێتر بەکارهێنرا؟ هەروەها، ناونانی دێرینی پێرسییەن، لانیکەم لە سەرچاوە ئەوروپییەکاندا، نازناوێکی ئێتنیکی پیشان دەدات، نەک بە پێویست زمانێک. بەکارهێنانی نائاگایانەی پێرسییەن بۆ زمانی فارسی لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسانەوە لەسەر هیچ بنەمایەک نەبوو بێجگە بەردەوامییەکی خەیاڵیی خەڵکەکە و زمانەکە لە سەردەمە دێرینەکانەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی ساسانییەکانەوە. لە ڕێگەی ئەم هۆهێنانەوەیە بوو کە زمانی فارسی (پێرسییەن) پاش تێپەڕین لە ‘پێرسییەنی کۆن’ی ئەخەمەنەکانەوە بۆ ‘پێرسییەنی ناوەڕاست’ی ساسانییەکان، لە سێیەم قۆناغی خۆیدا بینرا (وەک براون دەڵێت، ئەم پەرەسەندنە “بەتەواوی هاوشێوەی دەربڕینەکانی ‘ئینگلیزی کۆن،’ ‘ئینگلیزی ناوەڕاست،’ و ‘ئینگلیزی نوێ'”یە).[20]

دیسانەوە، نازناوی ‘کۆن’ و ‘ناوەڕاست’ بۆ ئەم زمانانە لانیکەم دوو دواهاتی هەبووە. یەکەم، زمانەوانەکان (بۆ وێنە، دارمێستەتەر) بە شێوەی یەکلاکەرەوە وتیان کە بە هۆی قەرزکردنی وشەکان لە زمانە جیاوازەکان، فارسی نوێ لە باری پێکهاتەیی و گرامەرییەوە جیاوازە لەو زمانە دێرینانە. بەوەشەوە، ئەمە وەکوو درێژەی ئەوانە بینرا و نەک زمانە ناوچەییەکانی تر، بە ئەگەرەوە بۆ جێخستن و پاڵپشتی لە وێناکردنی بەردەوامیی لە سەردەمی کەونین بەملاوە، لە بەستێنێکی نەتەوەییدا. دووەم، بە وتنی ئەوە، ڕۆژهەڵاتناسان پێوەندی پێویستیان لە نێوان سەردەمەکانی پێش-ئیسلام و ئیسلامی – بەتایبەت لە باری کەلەپووری و زمانییەوە – دامەزراند، گەرچی لەڕاستیدا ئەمانە بە توندی لە یەکتر جیاواز بوون. هێشتاکوو، مەودای ئاشکرای نێوان وەک دەوترێت پێرسییەنەکانی سەردەمی ئەخەمەنەکانی نیوهەزارەی پێش زایین و فارسیبێژانی، بڵێ، سەدەی چواردەیەمی پاش زایین وەکوو گروپبەندیی بەربڵاو و کیشوەریی/قاڕەیی (نەک نەتەوەیی) دەبوایە لە هەردووک توێژینەوەی تەکنیکی و بیرکردنەوەی مێژوویی نەتەوەخوازانەدا پێوەند بدرایە. دەبێت بوترێت کە زمانی فارسی بۆ ماوەی هەزار ساڵە هێمای بەردەوامیییە (تەنانەت لەو شتەی بە قەرز وەرگیراوە لە زمانە باوەکانی سەردەمی ساسانییەکان)، بەڵام وەها بەردەوامبوونێک بەردەوامیی کەلەپوور یان خزمایەتیی/ئێتنیسیتی لە ناو ئێراندا بە دروستیی گەرەنتی ناکات. بەمجۆرە نازناوی پێرسییەن بۆ هەموو توخمەکان بریتییە لە زمان، کەلەپوور، و ئێتنیسیتی، بە بێ ڕەچاوکردنی لایەنە هەڵبژێردراو و نابەردەوامەکانی کەلەپوور و ئێتنیسیتی دەبێتە هۆی دەرەنجامگەلێکی دژبەیەکی گرنگ. لە کاری پۆلێنبەندییەکان و پێکهاتەی زمانەکان، مێژوو و ئایینی نەتەوەیی لە توێژینەوە پڕ لە سەخڵەتییەکانیان جەکسۆن (A. V. W. Jackson)، دارمێستەتەر (James Darmesteter)، وێیباخ (F. H. Weibach)، وێست (E. W. West)، شپیگل (F. Spiegel)، جوستی (F. Justi)، نۆڵدێکە (T. Noldeke)، گێلدنەر (K. F. Geldner)، سالێمەن (K. Salemann)، هێرتسفێلد (E. Herzfeld)، براون (E. G. Browne)، و توێژەرانی بەرچاوی دواتر تووشی ئاڵنگاریی بوون.

دواتر، زاراوەی ‘نەتەوەیی’ بەربڵاوی  پێرسییەن، کە بۆ زمانەکە و وێژەرانی بەکارهێنراوە، لە ڕووی تەکنیکییەوە جەماوەرە ئێتنیکییەکانی تری ئێرانی کە زمانی دایکییان فارسی (پێرسییەن) نەبوو، خستە دەرەوە. کاتێک زاراوەی ئێران (Iran) جێی زاراوەی پێرسیای لە وێژەی ڕۆژئاواییدا گرتەوە، چەمکی ئێرانیی (Iranian) هەر بەو ڕادەیە ئامادە بوو کە جێی پێرسییەن بگرێتەوە، بەڵام ئێران بوو بە پۆلێنێکی مێژوویی بەرین بۆ دابینکردنی پێویستییە نەتەوەخوازانەکانی زۆر گروپ کە پێرسییەنەکان تەنیا یەکێک لەوانە بوون.

دەرکەوتن و گرنگایەتی زاراوەی ئێران

دیاریکردنی ناوەکان بۆ شوێنە جوگرافیایییەکان هەر لە سەردەمە دێرینەکانەوە دیاردەیەکی گشتگیرە. لە پەنای هاندەرە ئاڵۆزترەکاندا، پێدەچێت ئاسانکاری بۆ دۆزینەوە یان جێگیرکردنی خۆیان بە هەندێک وردبینییەوە لەسەر ئەم هەسارە بەرینە خەڵکی [بۆ ناولێنان] هانداوە. لە واتایەکی بەریندا، هەموو ناوە جوگرافیایییەکان تەنیا وشەن؛ هەروەها کە ئێدوارد سەعید ئاماژە دەکات، کەرتە جوگرافیایییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا چێکراوی مرۆڤن و تەنیا لە پێوەندی لەگەڵ یەکتریدا [ئەو نازناوانە واتادار] هەن.[21] ئەم چەمک و ناوانە تەنیا وەکوو ئاکامێکی ئەو واتا و ڕاڤانە کە ئێمە پێیان دەدەین گرنگی تایبەتیان دەبێت. لە شوێنپێهەڵگرتنی ناوی ئێران، ئێمە نابێت خەیاڵ بکەین کە لە بۆشایییەکی مێژووییدا سەروکارمان لەگەڵ داهێنان و بەکارهێنانی سادەی ناوێک هەیە؛ دەبێت زۆر جار لەسەر ئەو واتا و ڕاڤانەی کە پێی دراوە باس بکەین – بەتایبەتی لە سەردەمی ڕەگەزپەرستی و نەتەوەخوازیی ئاشکرادا. بەکارهێنانی نابەجێ و بێ پاساوی زاراوەی ئێران بۆ پێکهێنانی نەریت، مێژوو، و بیرۆکە لە بەستێنێکی نەتەوەییدا بە شێوەی بەرچاو لەلایەن توێژەرانەوە بە شتێکی ئاسایی و یەکلاکراوە وەرگیراوە. هەرچۆنێک بێت، توێژینەوە ڕەخنەگرانەکانی داهاتوو ڕەنگە زۆر هەلومەرجی مێژوویی بە شێوازێکی دڵسۆزانەتر و ئەمەکدارانەتر ڕوون بکەنەوە. لێرەدا شرۆڤەیەک لەسەر سەرهەڵدانی زاراوەی ئێران دابین دەکەین و تێدەکۆشین داهێنانە زێدەڕەوانە و سەیروسەمەرەکانی جۆرێکی تایبەت لە توێژینەوە بخەینە دەرەوە کە قسەی ئەوە دەکات کە هەبوونی وشیاری ڕەگەزی، نەتەوەیی و کەلەپووری لەلایەن دانیشتووانی ئێران لە بەستێنێکی ئێرانیبوونی سەرەتاییدا پیشان دەدات.

هەروەها کە پێشتر ئاماژە کرا، ناوی ئێران ناسراو بوو بۆ گەڕیدە جیاوازەکانی ئەوروپی پێش سەدەی هەژدەیەم و لە یاداشتەکانی ڕۆژانەیاندا لە پەنای ناوی پێرسیا ئەوەیان باس کردووە. توێژینەوەی گرنگ لەسەر زاراوەی ئێران بە دوو قۆناخی یەک لە دوای یەکدا هات. لە ماوەی یەکەمیاندا، لە دوایی دەیەی ١٧٠٠ بۆ سەرەتای دەیەی ١٨٠٠ی زایینی، توێژەرانی ئەوروپی هاوکات قۆناخی سەرەتایی توێژینەوە لەسەر ئاریایییەکانیان (Aryan studies) پەرە پێ دەدا. قۆناخی دووەم کاتێک بوو کە ئاریانیزم یان ئاریاییخوازیی توندڕەوانە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمەوە زاڵ بوو بە سەر توێژینەوەکاندا.

یەکەم ئەوروپی کە لە کاری ڕۆژهەڵاتناسی و زانستیی دواتردا (دوای تێکۆشانە سەختەکانی کەسانی تر بۆ کۆکردنەوەی زانیاری) زاراوەی ئێرانی ئاشکرا کرد، ئانتۆوان-ئیزاک سیلڤێستر دوساسی (Antoine-Isaac Silvestre de Sacy)[22] لە ساڵی ١٧٩٠دا بوو. بێجگە کارە زۆرەکانی لەسەر وێژەی عەرەبی و ئیسلام، ئەوە دوساسی بوو کە بۆ یەکەم جار کارێکی گرنگی لەسەر بەردەنووسەکانی زنجیرەشاکانی ساسانی پێرسیا (٢٢٥-٦٥٠ی زایینی) بەرهەم هێنا.[23]  لەڕاستیدا دوساسی یەکەم توێژینەوەی شێوازمەند/مێتۆدیکی لەسەر فیلۆلۆژی/زمانناسیی  سەردەمی دێرین بەرهەم هێنا و بۆیە شیاوی لێکدانەوەی وردە. پەرتووکەکەی “بیرەوەرییەکانی شوێنەوارە دێرینە جیاوازەکانی پێرسیا” (Mémoires sur Diverses Antiquités de la Perse)، کە لە ساڵی ١٧٩٣ بڵاو بووەوە، پێشەنگی لێکۆڵینەوە زمانناسییەکان بە جەختکردن لەسەر چوارچێوەی نەتەوەییی ئێران بوو. ئەم پەرتووکە بریتی بوو لە دوو بەش، یەکەمیان تیشکی خستبووە سەر “وشیاری نەتەوەی ئێرانی” لە سەردەمی ساسانییەکاندا و دووەمیان تیشکی خستبووە سەر “وشیاری مێژوونووسانەی ناسیۆنالیستی” (کە بۆ ئەوە دوساسی مێژووی ناتەواوی ساسانی تۆمارکراو لە کۆپڵەی نووسراوە مێژوویییەکانی ‘میرخۆند/میرخواند’ی وەرگێڕایەوە).[24] لە بەشی یەکەمدا، شیکردنەوەی دوساسی لەسەر بەردەنووسەکانی نەخشی ڕۆسەم (“نقش رستم”)، پێرسپۆلیس، کرماشان، و مەدالیای پاشایانی ساسانی، زاراوەی ‘ئێران’ی وەک ئاماژە بۆ هەردووکی خاکەکە و خەڵکەکە لە سەردەمی ساسانیدا، دەرهێنا.[25] لێدوانی شاهانەی ڕەمزاوی مەلکان مەلکا ئێران و ئەنێران (سەرەتا وازانرا کە لەگەڵ ئەردەشێری یەکەم دەرکەوتووە، پاشان لەلایەن شاپۆری یەکەم) لە ڕێگای بیرۆکەهێما/ئایدیۆگرامەوە گۆڕدرا بۆ گونجان لەگەڵ “شای شاکانی ئێران و تووران.” لانی کەم ئەمە ئەو ڕاڤەیە کە دوساسی دابینی کرد، بە وتنی ئەوەی کە ئێران لە بەردەنووسەکەدا هەر بە واتای ئێرانە لە کاتێکدا ئەنێران (نەرێنییەکەی) بە واتای ئەوبەر و دوژمنی ئێرانە – لەم بابەتەدا تووران.[26]

گەرچی باسی زۆر کراوە لەسەر ڕاڤەی ئێران و ئەنێران لە نێو توێژەرانی دواتردا لە ماوەی ژیانی دوساسی و پاش ئەو، بەڵام ڕاڤەکەی ئەو جێگیر بوو لەبەر ئەوەی کە کۆدەنگدانەوەی خزمی/ئێتنیکی، جوگرافیایی، و سیاسی هەبوو. کەترێمێر (Quatremère)، ڕۆژهەڵاتناسێکی بەرچاوی تری سەرەتای سەدەی نۆزدە، بە گۆڕینی وەرگێڕانی بەردەنووسەکە بۆ “شای شاکانی مادەکان/مێدەکان و پارسەکان/پێرسییەنەکان،”[27] ڕاڤەکەی دوساسی، بەڵام تەنیا لە ناو بەستێنی بەرینتری ڕەگەزی و نەتەوەییدا، ڕووبەڕووی ئاڵنگاری کردەوە. کەترێمێر لەسەر ئەو بڕوایە بوو کە دوو ڕەگەزی ڕکابەری مادەکان و پارسەکان،  ئاری (Ari) و ئاناری (Anari)، لە واتایەکی بەریندا گونجاوە لەگەڵ ڕاڤەکە.[28] ئەم ڕاڤەیە وەکوو ڕوونکردنەوەیەکی لایەنگرانە بوو بۆ سیاسەتی ساسانییەکان کە تێیدا پەرتییەنەکان/پارتییەکان (Parthians)، کە ساسانییەکان (کە پێرسییەنەکان بوون)[29] بە سەریاندا زاڵ ببوون، بانگهێشت کران بۆ بەشداری لە ژێر ناوی ئیمپراتووریدا بۆ بەرگیری لە شۆڕشی پێکهاتەکانی ئیمپراتووری تازە لەنێوچووی ئارساسید (Arsacid) (کە گوایە [لە] مادەکان بوون). دەرکەوتنی پێرسییەنەکان لە جێگەی دووەم لە نیشانەکەدا ستراتیژییەکە بوو.[30] پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن ئەو مێدانەی کە چەندین سەدە پێش لەنێوچوون لە باسی پارتییەکاندا گونجێندران. وەها باسێک لەلایەن ئوژێن بۆرێ (Eugene Bore)، کەترێمێر، و کەسانی تر لە دواییدا بووە هۆی ئاکامگیریگەلێکی ناتەبا.

سێر جان مەلکۆڵم (Sir John Malcolm) وەرگێڕان و ڕاڤەکەی دوساسی لەسەر بەردەنووسەکەی برد بۆ لای مەلا فیرووزی بەمبەئی (دیارە لە سەرەتای دەیەی ١٨٠٠) تاکوو بە وردی ڕاستییەکەی تاوتوێ بکات. فیرووز وشەی ئەنیرانی (Aniran) بە واتای بێ باوەڕ ڕاڤە کرد، هەروەها کە مەلکۆڵم زێدەی دەکات کە: “ئەو بە منی وت کە ئێر (Eer) وشەیەکی پالەوییە کە بە واتای باوەڕدارە؛ ئێران (Eeran) کۆیەکەیەتی.” پاشان فیرووز بۆ لەبەرگرتنی بەستێنی جوگرافیایی-سیاسییەکەی لێدوانە شاهانەکەی بە جیا لە بنەما زەردەشتییەکەی (ئایینی دەوڵەت) وەرگێڕا: “پاشای باوەڕداران و بێ باوەڕان، یان پێرسیا و نەتەوەکانی تر.”[31] وەها شرۆڤەیەکی ورد ڕاڤەی ڕەگەزییانەی وەلا نا بەڵام ماکی ڕاڤە نەتەوەییەکەی ڕاگرت. ڕاڤەی ئایینی ئێران (Iran) و ئەنێران (Aniran) لە هۆنراوەکانی شانامە/شاهنامە (ئەو وەشانەی دوپێرۆن (DuPerron) لە هێندستانەوە هێنابووی) وێنای کردبوو کە ئێران جێبەجێکاری یاساکانی زەردەشت بوو و ئەنێران بە سادەیی وانەبوو.

گەر نازانی لەسەر ئەنێران و ئێران

دەڵێم کە دەسخەیت زانیاریی لەوان

ئەنێران بۆ داد کۆستی نابەستنەوە

بەڵام بەستی ئێران بە ڕووخۆشییەوە

وەک چاکان و پاکان ئاشەوانی دین

بەستییان کۆستی بۆ ڕێگای یەقین[32]

ئەگەر ئەم ڕوانگەیە دروست بێت، پاشان ڕەنگە بە هۆهێنانەوەی ڕەگەزییانە و نەتەوەییانە تێگەیشتنێکی دروست لە  ئێران و ئەنێران دەستەبەر نەکرێت. لە ئیمپراتووری ساسانیدا بە سادەیی هاووڵاتییانی زەردەشتی و نازەردەشتی، بێ ڕەچاوکردنی ڕێخەی خزمیی و جوگرافیاییان، هەبوون. بە وتنی ئەوە، پێویست ناکات گریمانە بکرێت کە هەموو پێرسییەنەکان زەردەشتی بوون و هەمووی نائێرانییەکان نازەردەشتی بوون. گەرچی دەکرێ باس بکرێت کە ئایینی زەردەشتی گرێدرابوو بە پێوەندیی خزمی و زمانییەوە، بەڵام ئەمەش دیسان بە پێویست لە باسێک/هۆهێنانەوەیەک لە بەستێنێکی نەتەوەییدا پاڵپشتی ناکات. دەبێ تێکەڵێکی وەها هەبووبێت کە ناونیشانی پاشای پاشاکانی ئێران و ئەنێران بە ئەگەرەوە بکرێ واتادار بێت، هەروەها کە لە  شانامەدا ڕاڤە کراوە، “پاشای پاشاکانی باوەڕدارانی زەردەشتی و باوەڕدارانی نازەردەشتی” – واتە، سەروەری هەموو ڕەعیەتەکان. دیسانەوە، فرەیی کردەوە ئایینییەکانی بودایی، جوو، گنۆستیسیزم، و نەریتە ئایینییەکانی تر لە ئیمپراتووری ساسانیدا ئەم بابەتە پشتڕاست دەکاتەوە.[33]

هێشتا ڕاڤەی تریش لەسەر وشەی ئەنێران کراوە: بیروونی (١٠٤٨ پاش زایین) ئەوە بە سییەمین ڕۆژی مانگ لە ڕێوڕەسمەکانی زەدەشتیدا ڕاڤە دەکات.[34] بە وتەی ئەنکوێتل دو پێرۆن (Anquetil Du Perron)، هاید (Hyde)، و دوساسی، ئەنێران بە ڕیزەوە بەم واتایانەشە: تیشکی یەکەم (یان بێ سنوور)، ئیزەد/ئێزدێ (یەزدان) کە هاوسەرگیری هەڵدەسووڕێنێت؛ و ئەو ڕۆژەی کە زەردەشت ئایینی خۆی ڕاگەیاند.[35] دوساسی هەروەها هێنایە ئارایەوە کە ئەنێران هاوتایە لەگەڵ بیانییەکان/دەرەکییەکان، و بەراوردێک دەکات لە نێوان ئەوە و بەڕبەڕەکان لە یۆنان و عەجەم لە عەرەبیدا.[36]

لە هەڵسەنگاندنی واتای هێمایی یان وشیاری ساسانییەکان بۆ بەکارهێنانی ئێران و ئەنێران لە زاراوە زەردەشتییەکاندا، ئێمە دەبێت هەڵوێستی دژمنانەی ساسانییەکان لە بەرانبەر ئیمپراتووری ڕۆمی تازە مەسیحیمان لە بیر بێت. لە سەردەمەکانی دواتردا هەڕەشەی ئایینی عیسایی (مەسیحییەت) لە لایەکەوە و ئایینەکانی مانەوی و مەزدەکی وەکوو هەڕەشەیەک لەسەر زنجیرەپلەی ئەریستۆکراسی/ئەشرافییەتی ئایینی لەلایەکی ترەوە ڕەنگە بانگەشەی ساسانییەکانی بە قازانجی نەریتی زەردەشتی هان دابێت.[37] (ببینن وتەی دوایی بۆ بەڕۆژکردنەوەیەک)

ئێمە ئێستا دەگەڕیینەوە سەر ڕاڤەی دوساسی لەسەر ئەنێران – کە ئەوە بە واتای تووران، ناوچە و جەماوەری نا-ئێرانی، بوو. بە پێی گێڕانەوەی حەماسی فیردەوسی، تووران دژمنی ئێران بوو؛[38] هەروەها، کاتێک پۆلێنبەندییەکانی فیلۆلۆژیکی/زمانناسی ئێرانی لە سەدەکانی نۆزدەیەم و بیستەمدا خەریک بوو پێک دەهاتن، تووران، ڕەنگە بە هۆی لێکچوونی فۆنێتیک، وەکوو جەماوەری ترک/تورکی[39] ئاسیای ناوەڕاست ڕاڤە کرا، کە بەپێی ڕۆژهەڵاتناسەکان سەر بە وەک دەوترێت جیهانی هێندو-ئێرانی یان ئاریایی نەبوون. بەپێی ئەم نەریتە، ئەگەر ئێمە گریمانە بکەین کە تووران سەر بە جیهانی ئێرانی نەبوو، ئێمە بەرەوڕووی خۆپێشێلکەریەکی/پارادۆکسێکی جوگرافیایی-سیاسی و هەروەها فیلۆلۆژیک/زمانناسییانە دەبینەوە: بەڵگەی جوگرافیاییی قەناعەتپێکەر هەیە کە لە سەردەمی فیردەوسیدا (سەدەکانی دەیەم و یانزەیەم) و ڕەنگە پێش ئەوە، تووران وڵاتێکی ناسراو بوو کە ناوچەی بەلووچستانی لەبەر دەگرت.[40]

هەروەها، لە سەردەمی ساسانییەکاندا تووران دەکەوتە ژێر دەسەڵاتدارێتیی ویلایەتی سیستان.[41] لەوێوە کە (هەروەها کە زمانناسەکان لەسەر ئەو بڕوایەن) زمانی بەلووچی و زاراوە پێوەندیدارەکانی بەشێکن لە بنەماڵەی زمانە ئێرانییەکان،[42] تووران، وەکوو بەشی ناوەندیی بەلووچستان، ناکرێ لە دەرەوەی جیهانی ئێرانی بووبێت. جگە لەوەش، لە سەردەمی فیردەوسی و دەسەڵاتی غەزنەوییەکان لە سەدەی یانزەدا، تووران و شارە سەرەکییەکەی، خوزدار (Qusdar[Khuzdār])، تەنیا دەسەڵاتی خەلیفەی بەغدایان بە فەرمی دەناسی؛ و بەم بۆنەوە سوڵتان مەحموود هەندێ هێرشی کردبووە سەر تووران.[43] بە دڵنیایییەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە فیردەوسی لە هۆنینەوەی هۆنراوە حەماسییەکانیدا توورانی وەکوو دژمن لە واتای هێمایی/مێتافۆریک، و وەکوو دووژمنی سەروەری ڕەوا و دژبەری سوڵتان مەحموودی غەزنە (پشتیوانەکەی)، بەکار هێنابێت.

بەمجۆرە، ڕاڤەی دوساسی لەسەر ئەنێران بە واتای تووران ڕەنگە لە خۆیدا ناتەبا بێت ئەگەر تووران بۆخۆی وەکوو بەشێک لە ئێران ڕەچاو بکرێت، هەروەها کە وێدەچێت ڕۆژهەڵاتناسانی دواتر کە زمانە نەتەوەیییەکانیان بۆ ئێران پێکهێنا وایان کردووە. هەر لەم ئاڕاستەیانەدا، ئەگەر ئەنێران وەکوو دژمنی ئێران لە باری نەتەوەخوازییەوە/ناسیۆنالیستیکەوە ڕاڤە بکرێت، دەچینە ناو هەر ئەو پێکدادانەی بیردۆزەکان. تەبەرستان (ئەورۆکە مازندەران) وەکوو بەشێک لە ئێران لە باری جوگرافیایییەوە و بە وتەی ڕۆژهەڵاتناسەکان، لە باری فیلۆلۆژییەوە/زمانناسییەوە، هەمیشە ئاڵنگارییەک و ڕەنگە دژمنێک بووبێت بۆ ئیمپراتوورەکانی ناو ئێران رێک هەر لە ئەخەمەنەکانەوە بگرە تاکوو ساسانییەکان، بۆ ئەوەی کە بخرێتە ژێر دەسەڵاتیان.[44] بەوەشەوە، ئیبنی ئیسفەندیار، نووسەری مێژووی تەبەرستان (“تاریخ طبرستان”) لە سەدەی سێزدەدا، و ئیبنی ڕوستە، نووسەری ئەلئەعلاق ئەلنەفیسە (“الاعلاق النفيسة”) لە سەدەی دەیەمدا، پیشان دەدەن کە تەبەرستان تاکوو سەردەمی ئیسلامی وەک شانشینێکی جیاواز مایەوە.[45] لە ڕاستیدا، تەبرستان هیچ کاتێک هیچ هەستی یەکیەتی لەگەڵ پاشماوەی ئیمپراتوورییەکە پیشان نەدا و بە جیا مایەوە تاکوو سەرهەڵدانی ئیلخانییەکان لە سەدەی سێزدەدا، کاتێ کە ناوچەکە خرایە سەر ئیمپراتوورییەکە.[46] وشیاریی ئێرانی ‘نەتەوەیی’ بەو جۆرەی لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسان و نووسەرە ناسیۆنالیستەکانەوە وێنا کراوە پاڵپشتی ناکات لە بیردۆزی ئێران لە بەرانبەر ئەنێران وەک سێناریۆیەکی ڕوون. هەر ئەو پۆلێنبەندییە ڕەگەزی و زمانناسانە/فیلۆلۆژیک دیسانەوە دەکرێ بەکار بهێنرێت بۆ باس لەسەر ئەوەی کە بۆچی ساسانییەکان (وەکوو ئێرانییەکان) عێراق – لێوارەی وەک دەوترێت جیهانی سامی، هەروەها کە ئیستەخری (٣٤٦ کۆچی /٩٥٧ زایینی) دەڵێت – وەکوو ناوەندی ئیمپراتوورییەکەیان هەڵدەبژێرن؟[47]

لەم پێوەندییەدا وەبیرهێنانەوەی دابەشکاریی ئینجیلی کۆن لەسەر ڕەگەزەکان و ناوچەکانی جیهان لە نێوان سێ کوڕی ‘نۆح’دا  سەرنجڕاکێشە. حەمدوڵڵا موستەوفی پێمان دەڵێت کە ئێران هی شێم (Shem) بوو،[48] و بە شێوەی نەریتی وەک ناوچەیەکی سامی ناسرابوو. ڕەنگە باشترە وا بوترێت کە دۆکترین/بیروباوەڕی ناسیۆنالیستی و ناسێنەی نەتەوەیی، لە واتایەکی مۆدێڕندا، بەرهەمی لاوەکیی ئەو شتەیە کە ئێمە لە دوو سەدەی ڕابردوودا لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا پێکمان هێناوە و بەرهەممان هێناوە، بەجێی تایبەتمەندییەکانی خەڵکی ڕابردوو، وەک موستەوفی.

بەم جۆرە، هاوپێچکردنی زاراوەکانی ئێران و ئەنێران بە هاندەرێتییە ناسیۆنالیستییەکانی ساسانییەکان ڕەنگە بە تەواوی نەشیاو و هەڵە بێت. بەوەشەوە، وەکوو ناوێک بۆ شوێنی جوگرافیایی و تاڕادەیەکیش شوێنی دەسەڵاتی ساسانییەکان زاراوەیەکی هاوشێوە لەلایەن ئیمپراتوورییەوە بەکار دەهێنرێت: ئێرانشار/ئیرانشەهر. گەرچی دواتر لەگەڵ ئەم ناوە لە بەستێنێکی مێژوویی-جوگرافیاییدا سەروکارمان دەبێت، ئێستا ئەوەندە بەسە ئاماژە بکرێت کە دیاریکردنی وەها ناوێک لەلایەن ساسانییەکانەوە ڕەنگە پێوەندیی هەبووبێت بە بانگەشەی نەریتی زەردەشتییەوە. ئێرانشار ناوی ڕەچاوکراو و لێنراوی ئەو خاکە بوو کە بە تێپەڕینی کات ڕەنگە گۆڕابێت بە ئێرانزەوی (“ایران زمین”) و پاشان کورت کراوەتەوە بە ئێران/”ایران” – نە ئەوەی کە لە بنەڕەتدا تەنیا ئێران/ایران بووبێت. وێرای ئەم ڕاستییە کە زۆر ڕۆژهەڵاتناس خۆیان خڵنجاندووە بە دیتنی چاند و نەریتێکی نەتەوەیی – بە شێوەی بەرچاو جۆری ئێرانی ئەوە- دەبێت لە بیرمان بێت کە بە تەنیا دیاریکردنی ناوێک بۆ خاکێک جەماوەرێکی یەکدەست لەسەر ئەو خاکە پێک ناهێنێت.[49] بە واتایەکی تر، ناوی خاکەکە، ئێرانشار، هیچ پێوەندییەکی بە پرسی بەربڵاوی ناسێنەی نەتەوەییی جەماوەری زۆری نایەکدەست و پێکهاتەی خزمیی/ئێتنیکی ئیمپراتووری ساسانی نەبوو.[50]

ئێران و گریمانەی ئاریایی

ئێستا کاتی ئەوەیە کە سەردەمی پاش دوساسی تاوتوێ بکرێت، کاتێ کە زاراوەی ئاریا لە هەردووکی توێژینەوە هێندو-ئەوروپییەکان و وەکوو بناخەیەک بۆ سەرهەڵدانی ئاواتە نەتەوەیییەکانی ئێرانی گرنگایەتی پێ درا. ئەمە ئەو سەردەمەیە کە ئاریانیزم لە توێژینەوەدا بوو بە هێزێک بۆ جیاکردنەوەی ڕەگەزەکان و هەروەها نەتەوەکان لە یەکتری.

باس لەسەر پرسی ئاریاییەکانی ئاسیا – واتە، هێندوئێرانییەکان – لە باری فیلۆلۆژیک/زمانناسییەوە، زیاتر تەکنیکییە. بەوەشەوە، لە پێوەندی لەگەڵ ئەو بیرۆکانەی کە لەگەڵ گریمانەی ئاریایی لە نێو بەستێنی ڕەگەزی و نەتەوەییی ئێراندا هەبوون، هەندێ کەموکۆڕی هەیە کە لێرەدا تاوتوێیان دەکەین.

هەروەها تیشک دەخەینە سەر ئەم پرسە کە ئاخۆ زاراوەی ئێران لە ئاریا وەرگیراوە و ئاخۆ وەک دەوترێت هۆزە ئاریایییەکانی ئاسیای ڕۆژئاوا (بەتایبەت پێرسییەنەکان و مێدەکان) لە نێوان جەماوری تێکەڵی ئاڵۆز لە هەزارەی یەکەمی پێش زاییندا تێکۆشان بۆ شۆڕش و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی و ئیمپراتووری جیاوازی خۆیان. هەروەها کە پێشتر ئاماژە کرا، چەندین ڕۆژهەڵاتناس (لە پلەی یەکەمدا فیلۆلۆژیستەکان/زمانناسەکان، و کۆنینە/شوێنەوارناسەکان بریتی لە ئادۆڵف پیکتێت/Adolphe Pictet،[51] سایس/A. H. Sayce،[52] و هێرزفێڵد/E. Herzfeld)[53] پێشنیاریان کرد کە ناوی ئێران لە جێگیربوونی ئاریایییەکان لە ناوچەکەدا وەرگیراوە. پرسی ناوی خاکەکە پێش بانگکردنی بە ئێران – هەندێ پێشنیاری ‘ئیلام/عیلام’یان کردووە[54] – بابەتێکی جیاوازە. هەڵبەت، زۆرێک لە ڕۆژهەڵاتناسەکان ئەوەندە خۆیان ناپێچێنن بە ناوی خاکەکەوە لەبەر ئەوەی کە بە ڕوون و ئاسایی دەزانن کە بە ئێران بانگ کرابێت، لە جیاتی ئەوە سەرنجی خزمایەتی/ئێتنیسیتی دانیشتووانی ئاریاییی سەرەتایی دەدەن کە بە شێوەیەکی دیار بە ئێرانییەکان ناسرابوون. جۆرج ڕاولینسۆن (George Rawlinson)، مێژووزانی سەدەی نۆزدە؛ بارتۆڵد (W. Barthold)، مێژووزان/جوگرافیزان، ڕۆمەن گریشمەن (Roman Ghirshman)، شوێنەوارناس؛ و ئالبێرت ئۆلمستید (Albert Olmstead)، مێژووزان، هەموو لە سەدەی بیستەمدا، هەرەسێک بیرۆکەیان لەسەر وشیاریی خزمی، زمانی و چاندیی ئێرانیی جیاواز وەکوو ئاریایییە “بانتر”ەکانی سەردەمە دێرینەکان پەرە پێدا؛ ئەوان بەردەنگگەلێکی زۆر لە خوێندکاران، توێژەران، بەرپرسانی حکوومی ناسیۆنالیست، و خەڵک بە گشتییان قانیع کرد کە ئاریایییەکان یان ئێرانییەکان ئێرانیان کرد بە نیشتمانی خۆیان.[55]

بەوەشەوە، چەندین لاوازی گشتی لەم گریمانەدا هەیە. بەر لە هەر شتێک، ئاستەمە بڕوا بکرێ کە بەشێک لە جەماوەرێک، لێرەدا ئاریاییەکان، توانیبێتیان لە باری خزمی/ئێتنیکی و چاندییەوە بۆ نزیکەی هەزار ساڵ سەربەخۆ لە پاشماوەی جەماوەری ڕەسەنی [ناوچەکە] بمێننەوە. پاشان، ڕێک ئەم بەشە لە خەڵک لەگەڵ بیرەوەرییە مێژوویییە وێنەهەڵگرانەکانیان و خۆئاگایی لەسەر ڕەچەڵەکی ئاریاییان گوایە ئیمپراتووری خۆیان پێک هێنا و ناویان لێ نا ئێران یان هەر ناوێکی هاوشێوە. وەها ڕوانگەیەکی هێڵییانە لە مێژوودا تەنیا دەکرێ لەلایەن ئەو کەسانەوە بە بڕوادار بزانرێت کە بەبێ هۆ دەیانەوێت باوەڕ بەوە بکەن. دووەم، بیردۆزی ڕەگەزی ئاریایی بە تەواوی لەسەر بنەمای تێگەیشتنە زمانەوانییەکانە کە ناتوانن پاڵپشتی گشت پرسەکە بکەن. نازناوی سەدەی نۆزدەیەمی ئاریایی بۆ هەموو خێزانی زمانە هێندوئەوروپییەکان خۆسەرانە بوو، و هەڵەبوونی گریمانەی سانسکریت وەکوو کۆنترین زمانی هێندوئەوروپی (کە سەرەتا لەلایەن ‘ئادۆڵف پیکتێت’ەوە بانگەشەی بۆ کرا) سەلمێندراوە.[56] لە قۆناخە سەرەتایییەکانی توێژینەوە هێندوئەوروپییەکان، وادەزانرا کە مێدەکان لە ڕەگەزی ئارامی یان سامی بوون.[57] ئەوە دواتر بوو کە بەپێی ڕێخەناسییە مەزندەییەکانی ژمارەیەکی کەم ناو و وشەی بەجێماو لەوان، مێدەکان بە وەچەی ئاریایی دانران.

پێوەندیی جەماوەری مێدو-پێرسییەنی بەشی ڕۆژئاوای ئێرانی ئێستا لەگەڵ بەشی ڕۆژهەڵات – جەماوری هێندی – و لە دواییدا لەگەڵ کۆمەڵە ئەوروپییەکان بەپێی ئەم گریمانە فۆرموولە کرا کە لە خاڵێک لە مێژوودا ئەوان هەموو بە زمانێکی هێندوئەوروپی سەرەتایی قسەیان کردووە و تەنیا دواتر بوو کە بڵاوەیان کرد. تاکوو ئێستا، ئەم گریمانە نەیتوانیوە بەڵگەی تەواو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە بنەڕەتییە جیاوازەکان کۆ بکاتەوە. “ناکرێ ئاڕاستەکان و کاتی کۆچەکەیان بە شێوەی گونجاو لێک بدرێتەوە مەگەر ئەوەی کە لە زانیارییە پێوەندیدارەکانی بەردەست لە زانستەکانی تردا کەڵک وەرگیردرێت.”[58] هەروەها، ئەو تێگەیشتنە زمانەوانییە (باسکراو لە پاژی ١) لەلایەن زمانناسان/فیلۆلۆژیستگەلێکی دیارەوە کە لێکچوونەکان لە نێوان زۆر زمانیان پیشان داوە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری بووەتەوە و چاکسازی کراوە کە بە شێوەی بەربڵاو دۆخی پێکهاتەی هێندوئەوروپیی کە ڕەنگی ڕەگەزپەرستانەی هەیە دەگۆڕێت. کەواتە، چەمکی ئاریا وەکوو دیاردەیەکی ڕەگەزی نەدەکرا بناخەیەک بۆ وێناکردنی نەتەوەیەک (لە واتای مۆدێڕندا) لە سەردەمە دێرینەکاندا بێت.

سێیەم، لە پەنای یەکتردانانی خاوی چیرۆکە مێژوویییەکانی هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا بۆ خزمەت بە وشیاریی نەتەوەخوازانە/ناسیۆنالیستی و ڕەگەز-تەوەر و تێگەیشتنەکانی جۆری مۆدێڕن بە شێوەیەکی خەمۆکانە نابەجێ و هەڵەیە. بە واتایەکی تر، ئێستا بە هەڵە هەموو جۆرە تایبەتمەندییە ناسیۆنالیستی و ڕەگەزپەرستانەکان پێوەند دەدرێن بە جەماوەری مێدو-پێرسییەنی سەرەتایی کە بە ناو نەتەوەی ئاریا یان ئێران وێنا کراوە (بۆ وێنە، ڕاولینسۆن). لەڕاستیدا، تەنیا لە سەدەی نۆزدەیەم بەملاوە ئاریا پێناسەی ڕەگەزی لە خۆ گرت. بۆ سەلماندنی هەر سێ ناکۆکییە گشتییەکە لە پێکهاتنی نەتەوەی ئێران لە ڕوانگەی ئاریانیستیی/ئاریاییخوازییەوە، ڕێگە بدەن بۆ بردنەپێشەوەی هەڵسەنگاندنەکەمان لەسەر مێژووی بە شێوەی باو پێشکەشکراوی ئێران چەند نموونەیەک باس بکەین.

لەم باسەدا، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کە ئاخۆ بیرۆکەی ئێران لەلایەن بە ناو کۆچەرانی ئاریاییی سەرەتایییەوە کە لە دواییدا ئیمپراتووری ئەخەمەنەکانیان پێکهێنا وێنا کرابوو یان نا، ئێمە دەبێت دیسان ئەو “فاکتانە/ڕاستییانەی” پێشکەشکراو لەلایەن هەندێ ڕۆژهەڵاتناسی دیارەوە تاوتوێ بکەینەوە بە جۆرێ کە بتوانین پێکهاتەی نابەجێی ئێران وەکوو ناو بۆ سەرزەوی و خەڵکەکە دامرکێنین. باوەڕی گشتی لە نێو ڕۆژهەڵاتناساندا ئەوەیە کە پێرسییەنەکان و مێدەکان کۆچەرانی سەرەتایی لە کۆتەی ئاریایییەکان لە ڕۆژئاوای فەلاتی ئێران بوون کە لە کات و شوێنێکی نادیاردا لە هاوتا هێندییەکانیان جیابوونەوە. پێوەندیی پێویست لە نێوان ئاریایییەکانی ڕۆژئاوا یان ئێرانییەکان (مێدەکان و پێرسییەنەکان) و ئاریایییەکانی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای شوێن پێ گرتنی هەندێ وشەی ئایینی، ئوستوورەیی و حەماسی دیار لە ڤێدا، ئاڤێستا، یان چەند سەرچاوەیەکی تر پێکهات. بۆ وێنە، باوەڕ وایە کە ئاسوورا (asura) لە هێندیدا و ئاهوورا (ahura) لە پێرسییەن/فارسی کۆندا[59] وەکوو ناوی خوا نە تەنیا لە باری ڕێخەناسییەوە ڕێخەیان یەکێکە بەڵکوو ئاماژە بە (هەروەها کە ماکس مولەر (Max Muller) پێشنیاری کرد)[60] کردەوە و ڕێوڕەسمە ئایینییە هاوبەشەکان دەکەن. وەها وێنایەک، گەرچی خزمەت بە گریمانەی ئاریایی دەکات، پێویستی بە بازنەیەکی بەرینتری ڕاڤەیە بە گوێرەی ئەوەی لەلایەن ڕوانگەی تەسک و تاڕادەیەک ڕەهاخوازی ئاریانیزمەوە پێشکەش دەکرێت. نە تەنیا ئەوە بەڵکوو، هەروەها کە بارۆ (T. Burrow) ئاگادارمان دەکاتەوە، “سروشتی هێندو-ئاریایی پاشماوەی ئاریایییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نزیکدا لەسەر بنەمای هەردووکی زمان و ئایین دامەزراوە، بەڵام کەرستەکە هێشتا بە شێوەی بەرچاو کەمە.”[61] بیردۆزێکی تر پێوەندی بە ڕێککەوتی سەرهەڵدانی زەردەشت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆیشتنی پێرسییەنەکان و مێدەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا هەیە. بە گشتی، ڕێککەوتی ٦٠٠ی پێش زایین لەلایەن هەندێ توێژەری دیارەوە وەکوو لەدایکبوونی ئایینی زەردەشت (گەرچی کەسانی تر، وەکوو بۆیس/Boyce، زووتریان دیاری کردووە) قبووڵ کراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆنترین ئاماژە بە مێدەکان و پێرسییەنەکان لە ڕۆژئاوا لە ساڵنامەکانی ئاسوورییەکان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆی پێش زاییندایە. بە بێ باسی تێروتەسەل دەکرێ دوو بۆچوون لەسەر ئەو دەرخستنانەی سەرەوە هەبێت. یەکیان ئەوەیە کە ئەگەر مێدو-پێرسییەنەکان ئاهوورامەزدا خوای زەردەشتییان دەپەرست، هەروەها کە هەندێ توێژەر پێشنیاریان کردووە، کەواتە یان ڕێککەوتی بانگەشەی ئایینی زەردەشتیش دەبێت بگۆڕدرێت بۆ بەر لە سەدەی نۆی پێش زایین (مێدەکان لە بەردەنووسێکی سەرەتای ١١٠٠ی پێش زاییندا ئاماژەیان پێ کراوە)[62]، کە ڕێکەوتی ٦٠٠ی پێش زایین ڕەت دەکاتەوە، یان دەبێت گومان بخرێتە سەر ئایین گۆڕینی مێدو-پێرسییەنەکان بۆ زەردەشتیی لە ڕۆژهەڵاتدا پێش هاتنیان بۆ ڕۆژئاوا. لەلایەکی ترەوە، ڕەنگە پۆلی مێدو-پێرسییەن پێش نووسینی  فەرڤەردین یاست (بابەتێکی ئەفسانەییی ئایینی زەردەشتیی سەرەتایی) بەرەو ڕۆژئاوا کۆچیان کردبێت.[63] ئەوەش ڕوونە کە لە ئاڤێستا ئاماژەیەک بە مێدەکان و پێرسییەنەکان نەکراوە؛ کەواتە بە ڕەچاوکردنی جەماوەری مێدو-پێرسییەنی ڕۆژئاوا نازناوی خەڵکانی ئاڤێستایی یان ئاریا لە زاراوە جوگرافیایی (خزمی/ئێتنیکی) ئاڤێستایییەکاندا دەکەوێتە نادیارییەوە. ئەم پرسە ئێمە دەبات بەرەو بۆچوونی دووەم.

زاراوەی هاوتا وەکوو ئاریا لە پێرسییەن/فارسی کۆندا، لە بابەتە هێندییەکاندا بە شێوەی ئاری (ari)، ئاریا (arya) و لە یاستەکانی نوێتری ئاڤێستا ئایریا (airya)، لە وتە و دەقە جیاوازەکان لە سەردەمە جیاوازەکاندا دەردەکەوێت، کە بۆ ئەوانە ڕیزبەندەمێژوویەکی ڕەها بوونی نییە؛ سەرەڕای ئەوەش، سەرچاوەی هاوبەش و واتای سەرەکییان ناکرێ لە ڕێگای بەردەوامبوون و هەروەها لە باری ڕێخەناسییەوە بسەلمێنرێت. هەروەها، گۆڕان لە واتا و ڕاڤە لە بابەتە هێندییەکاندا، و هەروەها واتا جیاوازەکانی زاراوەی ئاریا لە ئاڤێستا و فارسی کۆندا، بووەتە ڕێگر لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەی ئاریاییەکانی ڕۆژئاوا (مێدەکان و پێرسییەنەکان) لە واتای خزمیدا/ئێتنیکیدا.[64] جگە لەوەش، گنۆلی ئاماژە دەکات کە بەکارهێنانی ئیلامی/عیلامی و یۆنانی و واتای ئاریا ئاگری کێشەی قانیع بوون بە ڕێخە و واتای هاوبەش بۆ ئەم زاراوەیە زیاتر گەش دەکاتەوە.[65] وەشانی ئاڤێستایی ئاریانا ڤائێجە (Aîryana väejah) لەلایەن هەندێ توێژەرەوە (فرای/Frye، بۆیس/Boyce، مۆرگێنستیرن/Morgenstierne) وەکوو نیشتمانی ئێرانییەکان یان هێندو-ئێرانییەکان ئاماژەی پێ دەکرێت، و هێشتاش ئەوە وەکوو نیشتمانی زەردەشتییەکان (کە نیشتەجێی ڕۆژهەڵاتی سەرزەوییەکە – ئەفغانستان- بوون) بە جێی ئێرانییەکان (نایبێرگ/Nyberg، هێنینگ/Henning، گنۆلی) جەختی لەسەر دەکرێت.[66] هەروەها کە پێشتر ئاماژە کرا، دەکرێ مێدو-پێرسییەنەکان (بە ناو ئێرانییە سەرەتایی یان ڕۆژئاوایییەکان (لە ئێران بە تایبەتی) لە جوگرافیای ئاڤێستایی ئاریایییەکاندا) نەکەونە ناو بازنەی ئاریایییەوە.[67]

بەوەشەوە، لە عیلامیدا، بە وتەی گنۆلی، ئاماژەگەلێک بە ئاریبی (Aribi) لە ساڵنامەکانی ئاسووریدا هەیە کە دەکرێ بە باشی بەڵگە بێت لەسەر بوونی عەرەبەکان لە سەدەی هەشتەمی پێش زایین لە فەلاتی ناوەندیی (ئێرانی ئەوڕۆکە).[68] دیتنی زاراوەی ئاریبی لەلایەن ‘ئاندریاس’ەوە (F. C. Andreas) هانی دا پێشنیار بکات کە ئەو وشەیە بە عیلامیی ناوی کۆیە بۆ ئاریاییەکان؛ ئەم ڕوانگەیە لەلایەن مەیەر (E. Meyer)، کریستێنسێن (A. Christensen)، و چەند کەسێکی ترەوە وەرگیرا و درێژە درا. کەسانی تر نەیانەویست قبووڵ بکەن کە لە نیوەی یەکەمی هەزارەی پێش زاییندا عەرەبەکان لە ئێراندا هەبوون بەڵام دەیانوت کە “کۆچەرییەکان” و “شوانەکان” هەبوون.[69] تێکەڵیی سەرەتایی عەرەبەکان (وەکوو سامی) و ئێرانییەکان (وەکوو ئاریاییەکان) لە بەر تیشکی ئەوەی بە شێوەی جیاواز بۆ “ئاریاییەکانی ئێران” پێک هێنرابوو و گریمانەی ئاریایی بە گشتی، جێی مشتومڕ بوو. لەڕاستیدا، پێشنیار کراوە کە وشەی ئاری یان ئاریا ڕەنگە بە باشی وشەیەکی قەرزکراوی ڕۆژهەڵاتی نزیک، دەربڕینی هاوبەشی حامی-سامی، یان وشەیەکی قەرزکراوی میسری لە ئوگاریتیک بێت.[70] بە کورتی، هەموو ئەم وشە نموونەییانە بوونەتە هۆی پێکدادانی بیروڕاکان، بەڵام لە هەموو بارودۆخەکاندا، ئاریاییبوونی خزمی/ئێتنیکی جەماوەری مێدو-پێرسییەن ڕوانگەی زاڵ بووە. بەوەشەوە، لەو ڕوانگەوەیە کە زنجیرەشاکانی ئەخەمەنەکان وەکوو سەرەتای ئیمپراتووری ئاریایی و دامەزراندنی سەرەتایی ئێران و نەتەوەی ئێران دەبینرێت.

هێرزفێڵد (E. Herzfeld)، کەسێکی شوێنەوارناس، بانگەشەی کرد کە زاراوەی “ئێرانیی” (Iranian) لە ناوی سیاسی و جوگرافیایی ئاریانام خشاترام (Aryanam Khshathram) – ئیمپراتووری ئاریایییەکان – بەکارهێنراو لە بەردەنووسەکانی ئەخەمەنی، وەرگیراوە. (ئەمە ڕوونادات). توێژەری چێکیی ئۆتاکار کلیما (Otakar Klima) بەو ئاکامە دەگات کە، یەکەم، تا شوێنێ کە ئێمە دەزانین ئەخەمەنەکان ناو یان نازناوێکی فەرمییان نەبوو؛ دووەم، دەربڕینی خشایاتیای پارسایی (Khshayathiay Parsaiy) دەبێ نەک وەکوو ناوی ئیمپراتوورییەکە بەڵکوو وەکوو ناوی دەوڵەتەکە ڕاڤە بکرێت، لەوێوە کە زاراوەی ئیمپراتووریی هەرگیز لە بەردەنووسەکەدا نەهاتووە.[71] هەروەها، پارسا (کە وێنا دەکرێت پێرسیا یان پێرسییەن لە زاراوەکانی هێرۆدۆتدا لەوەوە گیرابێتن) بە ئەگەری زۆرەوە لە واتایەکی سیاسیدا و ئەخەمەنی لە واتایەکی هۆزیدا بەکار دەهێنرا بە جێی ئاریا. گەرچی ئاریا بۆ وێنە لە بەردەنووسی داریووش لە نەخشی ڕۆسەم (“رُسْتَم”) و خەشایارشا (Xerxes) لە پێرسپۆلیس (لەو شوێنەی کە شا خۆی بە ئاریا سیسا/Arya ciça ڕادەگەیەنێت) دەردەکەوێت، دەکرێ لە بەستێنگەلێکی چاندیی و ئایینیی بەرین بەڵام نادیاردا بۆ واتاکەی بگەڕێیت.[72] ئایینی زەردەشتی تەشەنەی کردە ناو دەوڵەتی ئەخەمەنەکان، بەڵام هەروەها کە توێژەر محەمەد داندامایوڤ ئاگادارمان دەکاتەوە لەسەر سیاسەتی ئایینی ئیمپراتوورییەکە، ئەوان خواکانی میسر، بابل و عیلامیشیان دەپەرستی و ڕێزیان لێ دەگرتن، و زۆر خەڵک خواوەندە سەرەتاییەکانی تری سروشتیان دەپەرستی.[73] بەم جۆرە ئاستەمە باوەڕ بکرێت کە ئاریا لە واتای ئاڤێستایی لە ئیمپراتوورییەکی فرەچاندیدا لەلایەن داریووشەوە تەنیا لە واتایەکی ئایینیدا بەکار بردرابێت بۆ جەخت کردن لەسەر پاکی و تەقوا بە جێی بەکارهێنانی بە ئەگەرەوە وەکوو ئامرازێکی سیاسی بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەوایی/شەرعییەتی ڕەچەڵەکییانە لەلایەن ڕەعییەتە زەردەشتییەکانی خۆیەوە. داریوش بۆخۆی لە بەردەنووسەکاندا لەسەر شای کۆمەڵەخەڵکی جۆراوجۆر بوون قسە دەکات،[74] و کەواتە ئەگەری ئەوە نییە کە داریووش ئیمپراتوورییەکەی وەکوو وەک دەوترێت ئاریایییەکان، ڕەگەزێکی بێ وێنە، وێنا کردبێت.

لە واتایەکی چاندی/کەلەپووریی بەرینتردا، ئەخەمەنەکان دەکرێ نەک وەکوو برەودەرانی پەتیی شارستانییەتی ئاریایی یان شارستانییەتی ئێرانی بەوجۆرەی لەلایەن کەسانی خاوەن مەیلی ڕەگەزیانە و ناسیۆنالیستەوە وێنا کراوە، بەڵکوو لە جیاتی ئەوە وەکوو هەڵگرانی شارستانییەکانی پێشتری جیهان، سەیر بکرێن. بۆ پشتگیریی لە تێزی پەتی نەبوونی چاندیی ئەخەمەنەکان کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شارستانییەتێک کە نازناوی ئاریایی یان ئێرانی لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسانەوە لێ نراوە، ئاماژەکانی خوارەوە تەنیا لووتکەی سەهۆڵەکێوێکن. سەبارەت بەم گریمانە کە ئەخەمەنەکان بە فارسی کۆن قسەیان دەکرد[75]: یەکەم، ئەم زمانە ئەلفوبێی خۆی نەبوو، بەڵکوو بە جێی ئەوە لە ئەلفوبێی ئارامی (بە ناو سامی) بۆ نووسین کەڵکی وەردەگرت؛ دووەم و زۆر گرنگتر، هەروەها کە ڕۆمەن گیرشمەن دەڵێت، لە ٣٠٠٠٠ تاشەبەردی دۆزراوە لە پێرسپۆلیسدا، یەک دانەشیان بە زمانی فارسی کۆن نەبوو؛ چەند دانەیەکیان بە ئارامیی بەڵام زۆربەیان بە عیلامی بوون.[76] هەندێ توێژەر تەنانەت لەسەر ئەو بڕوایە مانەوە کە ناوەکانی کوورش/Cyrus و کەمبوجییە/Cambuses وێدەچێت لە عیلامیی وەرگیرابێتن.[77] کاریگەرییەکانی ئەکەدییەکان، ئاسوورییەکان، کەلدانییەکان و میسرییەکان بێجگە لە زمان لەسەر هونەر و تەلارکردنەوە/مێعماریی ئەوەندە ڕوون بوو کە ئەوان هەندێ توخمی بیروڕای سەدەی نۆزدەهەمیان بە قازانجی ئەو تێزە کە مێدەکان، وەکوو هاوبەشی پێرسییەنەکان، ئارامی، عیلامی، توورانی، یان سامی بوون، وەرگرت.[78] کەواتە ئەمە هیچ جێی سەرسووڕمان نییە کە دەوترێت شێوازی کردنەوەی گومەزی سەر بە ناو گۆڕی کوورش (هەموو توێژەرەکان ئەو گۆڕەیان وەکوو ئارامگەی کوورش قبووڵ نەکردووە؛ خەڵکی خۆجێیی ئەوەیان بە گۆڕی دایکی سولەیمان زانیوە)[79] لاساییکردنەوەی میسرییەکان بووە. ئەمە بە هاوسەرگیری شاهانەی کوورش لەگەڵ شازادەیەکی میسریدا ڕوون دەبێتەوە.[80] لە هەرێمی زمانەوانیدا، باس کراوە کە توخمە شێوازییەکانی ئارامی و عێبری ئینجیلی کاریگەرییان لەسەر وشەگەلێک و فرمانگەلێکی دیار لە فارسی کۆندا هەبووە.[81]

ئەم نموونانە دانوستانی نێوانچاندی و هزری چاندە جیاوازەکان (چ مێزۆپۆتامیایی/نێوان دووئاوانی، ئەخەمەنی، یان ئەوانی تر) لە ناوچەیەکی بەربڵاوی فرەئێتنیک/فرەخزمی زەق دەکەنەوە و گرنگایەتییان پیشان دەدەن. ئەم ڕێبازە بۆ دیتنی ڕەوتە مێژوویییە ئاڵۆزەکان هەرجۆرە پێوەنددانێکی بەرچاوتەنگانەی نەتەوەیی، ئێتنیکی/خزمی، یان نابەجێ بە کۆمەڵێکی خەڵک یان ئەوی تر، بەتایبەت لە ناوچەکانی نایەکدەستتر، ڕەت دەکاتەوە. بەم جۆرە، بەکاربردنی زاراوەی ئاریا بۆ ڕەگەزێک و بۆ هەندێ واتای کۆرپەلەیی نەتەوەی سەرەتاییی ئێران کردەوەیەکی کوێری مێژوویییە لە ژێر کاریگەریی ئاریانیزمی توندڕەو لە توێژینەوەدا. هەروەها کە گنۆلی لە توێژینەوە پڕزەحمەتەکەیدا پیشانی دا، ئاریا هەرگیز نە بە واتای ئێران بوو و نە هاوتایەک بوو بۆ پارسا؛ و ڕەچاوکردنی ئەخەمەنەکان وەکوو سەرچاوەی مێژوویی ئاواتە نەتەوەیییەکانی ئێران هەڵە یان ئاناکرۆنیزمی تەواو دەبێت.[82]

باوەڕ وایە کە پارتییەکان/ئەشکانییەکان کە جێگەی سلووکییەکانیان (یۆنانییەکان) گرتەوە کە بەسەر ئەخەمەنەکاندا سەرکەوتبوون، لە دەرەوەی ئێرانەوە هاتوون. بە وتەی کۆنتێنۆ (G. Contenau) و گرۆسێت (R. Grousset)، ئەمە گەڕانەوە بۆ “ئایدیالێکی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی” پیشان دەدات.[83] باسێکی دوولایەنە هەیە لە دژی بەکارهێنانی ئێران یان ناوە هاوشێوەکان لەلایەن پارتییەکان یان بوون بە گەڕەنتیکارانی میرات و بەردەوامیی ئێرانیی یان ئاریایی. یەکەم، هەروەها کە گنۆلی باس دەکات ئەو بیرۆکە کە پارتییەکان ڕێک بەوجۆرەی گوایە ئەخەمەنەکان کردبێتیان لە دەستەواژەی ئیمپراتووری ئاریاییەکان کەڵکیان وەرگرت بێ بنەمایە.[84] دووەم، گەڕانەوەی شل و ولی ئەوان بۆ ئایینی زەردەشتی[85] نە بە تەواوەتی ئەوانی خستە پۆلێنبەندیی ‘ئاریا’ی ئاڤێستایی، نە هیچ بەڵگەیەک هەیە کە پارتییەکان ئاگایییەکی ئێتنیکی ‘ئاریا’یان بووبێت. هەروەها کە دیاکۆنۆف ئاماژە دەکات، هەبوونی زۆر گروپی ئێتنیکی لە خاکی پارتییەکاندا ڕێگەمان پێ دەدات بۆ بڕوا بەوەی کە لە ناو پارتییەکاندا نازناوێکی ئێتنیکی و نەتەوەیی تاقانە و وشیاری [پێوەندیدار] بوونی نەبووە.[86] هەروەها، هەرچۆنێک بێت شێوەی نایەکدەست و ناناوەندیکراوی/لامەرکەزی میرنشینە بچووکەکان یان حکوومەتی مولووک ئەلتەوایفی[87] ئەوان نەیدەتوانی بناخەیەک بۆ یەکیەتی نەتەوەیی دابین بکات. لەلایەکی ترەوە، ئێحسان یارشاتر ئاماژە دەکات کە پارتییەکان لەدەستدانێکی تەواوی بیرەوەری ئەخەمەنەکانیان ئەزموون کرد، لەوێوە کە نووسەرانی خوەدای نامەگ (پەرتووکی پاشاکان-شانامە) هیچ زانیارییەکی لەسەر پێش ئەسکەندەر[88] نەبوو (ئەمە دەکرێ بە باشی پێوەند بدرێت بە ساسانییەکانەوە لەوێوە کە ئەوان کۆکەرەوەی ئەفسانەکە بوون). ئەمە گریمانەی پێشتر لەسەر گەڕانەوە بۆ بیرۆکەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتیی لەلایەن پارتییەکانەوە ڕەت دەکاتەوە.

هەروەها ئەمەش باس کراوە کە پارتییەکان لە نازناوی شاهەنشای ئێران/Shahanshah Eran (یان شاهەنشای ئاریایی/Shahanshah Aryan)، شای شاکانی ئێران کەڵکیان وەردەگرت. ئەوانەی کە بڕوایان وابوو کە وەها نازناوێک لە سەردەمی پارتییەکاندا هەبوو بە هۆی خوێندنەوەی پڕ لە هەڵەی نووسراوەی سەر دێرهەمی دەسەڵاتی گۆتارزێسی دووەم (Gotarzes II) بە لاڕێدا چوون. لەڕاستیدا، ئەمە ساختەکارییەکی نابەجێی بیرۆکەی نازناوی ساسانیی شای شاکانی ئێران بوو، کە هیچ نموونەی پارتیی/ئەشکانی نییە.[89]  بەمجۆرە، بەپێی ئەم ڕاڤەیە، ناکرێ پارتییەکان لە زاراوەی ئاریا وەکوو سەرچاوەی ئیران کەڵکیان وەرگرتبێت و هیچ بیرەوەرییەکیان لە ئەخەمەنەکان نەبووە تاکوو وەکوو بناخەیەک بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی وشیاریی ئێرانیی بەکاری بهێنن. بەوەشەوە، پێوەنددانی ئێرانیزم بە هەردووکی ئەخەمەنەکان و پارتییەکان لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسانەوە بە شێوەی بێ وێنە بە هۆی دەسکەوتە زمانەوانییەکانە، لەوێوە کە مێدو-پێرسییەنەکانی ئیمپراتووری ئەخەمەن وەکوو ئێرانییانی ڕۆژئاوا و پارتییەکان وەکوو ئێرانییانی ڕۆژهەڵات ڕەچاو کراون.[90]

لەم گریمانەوە بەردەوامی و گرێدراوێتی گریمانەیی ئاریاییەکان یان ئێرانییەکان لە یەکتر وەکوو بناخەیەک بۆ پاراستنی هەبوویەکی/قەوارەیەکی نەتەوەیی جیاواز وێنا کرا. بە ڕەچاوکردنی نەبوونی بەڵگە و ئەوەی تەنیا باس کراوە، ئێمە دەبێت بە گومان بین لەسەر گەڵاڵە خەیاڵیی و وێژەرییانەکانی هەندێ ڕۆژهەڵاتناسی دیار لەسەر ئەوەی کە پارتییەکان ئێرانیزمی ئەخەمەنییان گەڕاندووەتەوە، کە خۆی پرسێکی جێی پرسیارە.

رێگە بدەن کە ئێستا بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان، کە لەو کاتەدا زاراوەی ئیران/Iran، ئێران/Eran، یان ئیرانشەهر/Iranshahr بە شێوەیەک یان شێوەیەکی تر وەرگیرا. گەرچی پێشتر لەسەر ڕێخەی زاراوەکە لە بەردەنووسەکانی وەرگێڕدراو لەلایەن دوساسی لە دواییەکانی سەدەی هەژدەدا باسمان کردووە، بەڵام هێشتا پێویستمانە ناکۆکییەکان لە وەرگرتنی ئێران بۆ مەبەستە جوگرافیایی، سیاسی، و ئێتنیکییەکان کە پێوەنددراوە بە ساسانییەکانەوە ڕوون بکەینەوە.

زاراوەی ئێران شێوەیەکی گەشەسەندووی ئاریا لە واتایەکی ئێتنیکیدا نەبوو؛ هەروەها کە وەکوو ئێران و ئەنێران لە وێژەی ساسانیدا دەردەکەوێت، جەختەکە زیاتر لەسەر لایەنە بانگەشەییە سیاسییە زەردەشتییەکەی بوو. لە وەها سەرچاوە و بنەچەیەکەوە، پێوەنددانی ئێران بە نازناوی جوگرافیایی یان بە یەک ئێتنیکەوە، بەوجۆرەی کە دوساسی و توێژەرانی دواتر پێشنیاریان کرد، ئاستەمە. بۆ نازناوە جوگرافیاییەکە ئێمە زاراوەیەکمان –ئیرانشهر یان ئێرانشهر– هەیە کە لە زۆر سەرچاوەی پاش-ساسانیدا دەردەکەوێت کە زۆر یان کەم هاوتایە لەگەڵ ئێرانی ئەوڕۆکەوە.[91] زاراوەکە بە ڕوونی پێکهاتووە لە ئێران و شار بە واتای پارێزگا یان خاک/سەرزەوی کە دیسانەوە ڕەنگە پێوەندیی بە هاندەرە ئایینی-سیاسییەکانی زەردەشتییەوە هەبێت. بە کۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکان لە نازناوە جوگرافیاییەکان و دەرکەوتنی بەردەوامی ئێرانشار و فارس لە جێی یەکتر لە سەرچاوەکانی پاش ساسانیدا، ئێمە دەتوانین ڕوونی بکەینەوە کە زاراوەکە بە تەواوی وەک هاوتای کۆمەڵێکی ئێتنیکی کە لەلایەن هەندێ ڕۆژهەڵاتناسی دیارەوە بە ئێرانیی وێناکرا، بەکارنەهێنراوە.

[1] Mostafa Vaziri, Iran as Imagined Nation, USA: Gorgias press, 2013.

[2]  وەرگێڕ: جگە لە پارس و فارس، لە وەرگێڕانی دەقەکان لە زمانە جۆراوجۆرەکانی ئەوروپییەوە بۆ سەر زمانی فارسی Persia یان پێرژە بە شێوەی جۆراوجۆر لەوانە پێرسیا، پێرژە وپێرشیا نووسراوە. هەر بەو شێوەیە Persian یان پێرژن، بە پێرسییەن، پێرژن و پێرشن نووسراوە. لێرەدا بۆ هاسانکاری تەنیا بە شێوەی ‘پێرسیا’ و ‘پێرسییەن’ دەنووسرێنەوە.

[3]  وەرگێڕ: لە زمانی کوردیدا بێجگە لە نووسینەوەی وشەی ‘تێرم’ بۆخۆی، هاوتای ‘زاراوە’شیان بۆی بەکار هێناوە. گەرچی زاراوە لە کوردیدا لە جێی ‘شێوەزار’یش یان هاوتای dialect لە ئینگلیزیدا بەکار دەهێنرێت، لێرەدا و لێرە بەدوا بە جێی تێرم بەکار هێنراوە.

[4] Wilber, Iran Past and Present, p. 127.

[5] Malcolm, The History of Persia, I, p. 1.

[6] Ibid., p. 536.

[7] Malcolm, The History of Persia, I, p. 1; Browne, I, pp. 4-5; George Rawinson, The Seventh Great Oriental Monarchy, pp. 16-17, 572.

[8] Barthold, A Historical Geography of Iran, p. 148;

هەروەها ببینن:

Andrew Boyle, “The Evolution of Iran as a National State,” p. 327; Browne, I, p. 4.

[9]  مستوفی، نزهه القلوب، ص. ١٣٥.

[10] Tavernier, Voyages en Perse, p. 22;

هەروەها ببینن:

Chardin, Travels in Persia, II, p. 4.

[11] De Sacy, Mémoires sur Diverses Antiquités de la Perse, pp. 1-270.

[12] Malcolm, I, p. 1; Flandin, Voyages en Perse, II, p. 407;

هەروەها ببینن:

Tavernier, p. 22; A. H. Sayce, The Ancient Empires of the East, p. 234; Chardin, II, pp. 4-5.

[13] Malcolm, I, p. 1.

[14]وەرگێڕ: دەکرێ بوترێت کە  لە کوردیدا زاراوەی ‘نەتەوە’ بۆ هەردووکی ethnic و nation بەکار هێنراوە. هەروەک چۆن ‘ئێتنیک’ زۆربەی کات بناخەی ‘نەیشن’ی مۆدێڕنیش بووە (بۆیە ئێستاکە هەوڵ دەدرێت nationality و citizenship ‘نەتەوایەتی و هاووڵاتیبوون’ چیتر لە جێی یەکتر بەکار نەهێنرێن)، لە کوردیشدا نەتەوە وەکوو زاراوەیەکی پێش-مۆدێڕن لە سەردەمی مۆدێڕنیشدا بەڵام بە واتایەکی بەرینتر بەکار هێنراوەتەوە، بەپێچەوانەی زمانەکانی تر لەوانە فارسی کە وشەی لە عەرەبییەوە بۆ قەرز کردووە. لە فارسی و عەرەبیدا لە ‘قوم’ و ‘ملت/امت’ کەڵک وەرگیراوە و لێکتر جیا کراونەتەوە. هەر لەو کاتەشدا کە لە فارسیدا ‘قوم’ بە واتای ‘خزم’ بەکار هاتووە بۆ ethnic و ethnicity لە ‘قوم’ و ‘قومیت’ کەڵک وەرگیراوە. دیارە فارسەکان بۆ دابەزاندن و بە کەم پیشاندانی نەتەوەکانی تریش لە ئێراندا لە ‘قوم’ کەڵک وەردەگرن. بەم پێیە دەکرێ لە کوردیشدا لە پەنای واتا ئاسایییەکانیاندا ‘خزم’ و ‘خزمایەتی’ لە واتایەکی بەرینتردا بۆ ئەو دوو چەمکە بەکار بهێنرێن. لێرەدا بۆ هاسانکاری لە جیاکردنەوەی چەمکەکاندا وێرای بەکارهێنانی خودی ‘ئێتنیک’ لەوانەش کەڵک وەرگیراوە. ‘نەتەوە’ و ‘نەتەوایەتی’ش بۆ ‘nation’ و ‘nationality’ بەکار هێنراون.

[15] Voyages de Pietro della Valle, II, pp. 386-409, 323-325.

[16] Ibid., p. 387.

[17] Krusinski, History of the Late Revolutions of Persia, pp. 120-121.

[18] Flandin, I pp. 117-119; II, p. 409.

[19] Lazard, “The Rise of the New Persian Language,” 4, p. 595.

یەکەم هۆنراوەی فارسی لە مەرڤ (‘مرو’) [ئێستاکە شار و پارێزگایەکە لە وڵاتی تورکمەنستان] لە ٨٠٩ دا نووسرا؛ هەروەها ببینن:

Darmesteter, Les Origins de la Poesie Persane, pp. 3-4.

[20] Browne, I, p. 82.

[21] Said, p. 5.

[22] بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەو سەردەمە، قوتابخانە، و بیرۆکەکانی دوساسی ببینن:

Said, pp. 123; Bernal, p. 234.

[23] ئەو سەرچاوانەی خوارەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە دوساسی یەکەم کەس بووە کە نهینی بەردەنووسەکانی ساسانییەکانی دەرخستووە و شیکردووەتەوە:

Gignoux, “Middle Persian Inscription,” p. 1206; Browne, I, p. 59; MacDonald Kinneir, A Geographical Memoir of the Persian Empire, pp. 136-137, and Masse, “Les Sassanides,” p. 121.

[24]  پێدرۆ تێکسیرا (Pedro Texeira) لە ناوەڕاستی دەیەی ١٦٠٠ پێشتر ئەم دەسپێشخەریەی کردبوو بۆ وەرگێڕانی بەشێک لە بەرهەمەکەی میرخواند لەسەر پاشایانی پێرسیا (فارس)؛ پەرتووکەکەی ببینن:

Voyages de Texeira ou l’Histoire des Rois de Perse (Paris, 1681).

[25] De Sacy, Mémoires sur Diverses Antiquités de la Perse, pp. 38, 47, 52, 88, 89, 101, 102, 110, 111, 247.

[26] Ibid. See also pp. 183, 185-186; see also Sadik Isfahani, A Critical Essay on Various Manuscript Works, Arabic and Persian, pp. 6-7.

وەرگێڕ: جێی ئاماژەیە کە بەپێی شوێن، ڕەچەڵەک و زمانی ساسانییەکان وشەی ‘ئێران’ زیاتر وێدەچێت کە وشەیەکی کوردی کۆن بێت نەک فارسی. هەروەها کە لە بنەڕەتدا ērān/ئێران و anērān/ئەنێران بووە. کەچی فارسەکان گۆڕیویانە بە ئیران/ایران و ئەنیران/انیران. ڕەنگە دەربڕینی وشەکە لە کوردیدا لە شێوەدەربڕینی کۆنی ئەوە نزیکتر بێت. بەداخەوە، ئەو تاقمە لە ڕۆژهەڵاتناسان بە هۆی نەزانینی زمانی کوردی، ئەوەیان ڕەچاو نەکردووە.

[27] Dubeux, “Lettre à M. le rédacteur du journal asiatique, sur un article de M. Eugène Boré relative aux inscription Pehlvies de Kermânchâh traduites par M. Silvestre de Sacy,” pp. 53, 57-58.

[28] Ibid., p. 58.

[29]  وەرگێڕ: لێرەشدا ڕۆژهەڵاتناسەکان لایەنگرانە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی ئیمپراتوورییە کۆنەکان گرێ دەدەن بە نەتەوەی باندەست لە سەردەمی مۆدێڕندا. گەرچی هەروەک پێشتر ئاماژە کرا، بەشێک لەم هەڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئاگادارنەبوون لەسەر کورد و زمانی کوردی تاکوو بزانن کە پێوەندیی زمانیی و ڕەچەڵەکیی و جوگرافیایی کورد بەو دەسەڵاتانەوە نزیکترە تاکوو فارس، بێ هۆیەکی پتەو پێرسییەن یان پارس گرێ دەدەن بە فارسەوە. لەکاتێکدا ناکرێ بە دڵنیاییەوە بوترێت کە وشەی پارس لای یۆنانییەکان یان ناوی ناوچەیەکی بچووک کە بەشێکی زۆری دانیشتووانی بە ئێستاشەوە نافارسن، هەر ئەو فارسەی سەردەمی مۆدێڕنە. دەکرێ بوێژرێت کە هەم مێدەکان، هەم ئەخەمەنەکان و هەم ساسانییەکان لەو کۆمەڵە خەڵکە سەرەتاییانە بوون کە ڕەنگە زیاتر لە کۆمەڵە خەڵکەکانی تر، ڕەچەڵەکی کورد بگاتەوە پێیان. تەنانەت خەڵکی بەشی سەرەکی ئەو ئیمپراتوورییانە تاکوو ئەو ناوچە بچووکەی بە ناو پارس، لە باری زمانیی و ڕەچەڵەکەوە نزیک بوون لەو گروپانەی کە وەک باپیرانی کورد دێنە ئەژمێر بە جۆرێ کە بێجگە گێڕانەوەی باو کە ناوی بنەماڵە و دەسەڵاتەکە گرێ دەدات بە ناوی باپیرە گەورەیانەوە، لە پەنای ئەگەر و گریمانەکانی تردا ئەو ئەگەرەش هەیە کە ئەخەمەن یان ئاخەمەن کە لە فارسیدا هێخامەن/هێخامەنشی پێ دەڵێن، لە وشەی ‘ئاخ’ی کوردی کە بە واتای خاکە هاتبێت. هەروەها کە لەم پەرتووکەشدا ئاماژەی پێ کراوە ئەخەمەنەکان زۆرتریش بە زمانی عیلامی نووسیویانە بۆیە دەکرێ ئەوانیش درێژەی ئەو کۆمەڵە خەڵک و شارستانییەتە کۆنانە بن کە نەتەوەکانی تر بریتی لە کورد دەگەنەوە پێیان. هەروەها سەبارەت بە ساسانییەکان، بێجگە گێڕانەوەی باو، ئەو ئەگەرەش هەیە کە خودی ناوی ساسان لە “سان سان” بە واتای خانی خانان یان شای شاکان وەرگیرابێت کە تا ئەم دواییانەش لە ناوچەی هەورامانی کوردستان سانەکان هەبوون. نووسراوەکانی ئەو سەردەمەش ڕەنگە لە زمانی کوردی زاراوەکانی هەورامی، لوڕی، کەلهوڕی، لەکی و فەیلی (ڕەنگە گۆڕدراوی فەهلی و پەهلەوی) نزیکتر بن کە باپیرانیان لەو ناوچەدا ژیاون. لەڕاستیدا لەو سەردەمەدا فارس و زمانی فارسی لە زۆربەی ئەو ناوچانەی ناوەندی دەسەڵاتی ساسانییەکاندا نەبوون. هەروەها کە لەم پەرتووکەشدا نووسەر ئاماژەی پێ کردووە (ل. ٨٧) بەپێی سەرچاوەکانی سەردەمی ئیسلامیش ناوی فارس/فورس لە عەرەبییەوە بە واتای ئەسپ سوار و خەڵکانی سوارچاک هاتووە، و پێوەندیی بە نەتەوە و زمانێکی تایبەتەوە نەبووە. دواتریش زمانی فارسی لە ناوچەی سەرەوەی خوراسان و خوارەزمەوە پەلی کێشا بەرەو خوار و ئێستاش ئەو ناوچانە هەر لە ناوەندە سەرەکییەکانی زمانی فارسین.

[30] Ibid., pp. 61-63.

[31] Malcolm, The history of Persia, I, p. 548;

هەروەها ببینن:

Dubeux, pp. 40-41 (notes); de Sacy, pp. 184-185.

[32] de Sacy, pp. 184 (یاداشتەکان), 422.

(پشتوێنی کۆستی [پەتی ئایین] کە پیاوانی ئێران دەیانبەستەوە ڕەنگە هاوتەریبێکی هێندوویی بەنی پیرۆزی بووبێت کە خەڵکی کاستی برەهمنی هێندستان دەیانبەستەوە.)

[33] Puech, “La situation Religieuse dans l’Iran Occidental à l’avènement des Sassanides,” Le Civilisation Iranienne, pp. 123-128.

[34] Biruni, Chronology of Ancient Nations, p. 215; see also de Sacy, p. 185.

[35] de Sacy, p. 185.

[36] de Sacy, p. 183.

[37] Gnoli, The Idea of Iran, pp. 139, 162, 166.

[38] See Bosworth, The Ghaznavids: Their Empire in Afghanistan and Eastern Iran, pp. 205-206.

[39] Ibid.

[40] ياقوت الحموي، ص. ١٢٨؛

W. Barthold, p. 75.

[41] Frye, The Golden Age of Persia, p. 14; Frye, “The Political History of Iran under Sasanians,” p. 121.

[42]  فرهنگ فارسی، xxvii-xxviii؛ هەروەها ببینن: صفا، تاریخ علوم و ادبیات ایرانی، ص. ١٢١.

[43] Barthold, p. 75.

[44] Ibid., pp. 230-231.

[45]  ابن اسفندیار، تاریخ طبرستان، ص. ٤١؛ ابن رسته، الاعلاق النفيسة، ص. ١٧٨؛ هەروەها ببینن: ابوالقاسمی، گیلان از آغاز تا انقلاب مشروطه، صص. ٣٢، ٣٤، ٣٩.

[46] ابوالقاسمی، ص. ١١٢. (هەندێک نیشان دەدەن کە تەبەرستان لە سەردەمی سەفەویدا خرایە سەر سەرزەوییە سەرەکییەکە.)

[47] ببینن: مستوفی، نزهه القلوب، ص. ٢٩؛ اصطخری، مسالک و ممالک، صص. ٨٦، ١٢٢؛ هەروەها ببینن: بیرونی، ص. ١٢٢.

[48] مستوفی، نزهه القلوب، ص. ٢٠.

[49]  ببینن:

Rawlinson, pp. 24-27؛ Frye, The Golden Age, pp. 7-26;

هەروەها ببینن:

Christensen, L’Iran Sous les Sassanides.

[50] Rahimi-Laridjani, Die Entwicklung der Bewässerungslandwirtschaft in Iran bis in sasanidisch- frühislamische Zeit, p. 23.

[51] Pictet, p. 39.

[52] Sayce, p. 234.

[53] Gnoli, pp. 1-10.

[54] Contenau, “L’archéologie  de la Perse des origines a l’époque dÁlexandre,” Société des Études  Iraniennes, p. 3; Kinneir, p. 2;

بیرونی، ص. ١١٠، ئاماژە بە ئیلان (Elan) دەکات لە جێی ئیلام (Elam).

[55] Rawlinson, pp. 1-29; Barthold, p. 4; Ghrishman, L’Iran et la migration des Indo-Aryen et des Iranien, pp. 45-77; Olmstead, History of thePersian Empire, pp. 16-24.

[56] Schmitt, “Aryans,” Encyslopedia Iranica, p. 684.

[57] ببینن: Malcolm, I, pp. 479-480. گۆبینۆ (Gobineau) لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا مێدەکان وەکوو ئاریایییە بانترەکان ڕەچاو دەکات کە هاتن و خۆیان تێکەڵ کرد لەگەڵ جەماوەری مێزۆپۆتامیا، شوێنێ کە بانترێتی یان سەروەرێتی سەرەتاییی خۆیان دۆڕاند؛ ببینن: Boisset, pp. 202-203.

[58] Gafurov, “The Study of Aryan Problems in USSR,” pp. 15-17;

هەروەها ببینن: Schmitt, pp. 684-685.

[59] وەرگێڕ: هەڵبەت دیارە چی تر بەپێی ئاماژەکانی خودی ئەم پەرتووکە و هەروەها توێژینەوەکانی تر، بەکارهێنانی پێرسییەنی کۆن بە واتای زمانی “فارسی کۆن” لەو پێوەندییەدا و بۆ ئەو سەردەمانە بەجێ نییە. زمانی ئاڤێستایی، خۆی زمانێکی جیاوازی لەنێوچووە و ئاڤێستا تەنیا بەجێماوی ئەو زمانەیە.

[60] See Browne, I, p. 34.

[61] Burrow, “The Proto-IndoAryans,” pp. 123-124.

[62] Spiegel, Erânische Alterthumskunde, II, 246 quoted by Browne, I, p. 20.

[63] Burrow, pp. 136-140;

هەروەها ببینن:  G. Gnoli, pp. 62-64; Schmitt, p. 685.

[64] Bailey, “Arya,” Encyclopedia Iranica, II, p. 682; Gnoli, pp. 8, 30, 32-35.

[65] Gnoli, pp. 8, 13, 18, 29-31.

[66] Ibid., p. 50; Duchsne-Guillemin, Zoroastrianism: Symbols and Values, p. 5;

هەروەها ببینن:

Lars-Ivar Ringbom, “The Seven Keshvars of the Earth,” p. 15.

[67] Burrow, pp. 136-140; Gnoli, pp. 62-64.

[68] Gnoli, p. 8.

وەرگێڕ: جێی ئاماژەیە کە هەبوونی نەتەوەی عەرەب لە ویلایەتی عەرەبستان (پارێزگای خووزستانی ئێستا) وەکوو خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە دەتوانێت بەڵگە بێت لەسەر ئەو باسە. دیارە ئێستا زۆرێک لە ناوچەکە لەلایەن نەتەوەی فارسەوە بە زۆر پێکهاتەکەی گۆڕدراوە بەڵام لە ڕابردوودا ئەو ناوچە لە خوارەوە عەرەب بوون و لە سەرەوە کورد بوون و فارسەکانیش ئەگەر هەبووبێتن لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەواندا بوون.

[69] Gnoli, pp. 8-11.

[70] Ibid., p. 30

[71] Klima, “The Official Name of the Pre-Islamic State,” pp. 144-146.

[72] Gnoli, pp. 16-17, 22-23.

[73] Dandamaev, “La Politique Religieuse des Achaemenides,” pp. 193-200; Duchesne-Guillemin, “Le dieu de Cyrus,” pp. 11-21.

[74] Benveniste, “Les Langues de l’Iran Ancien,” p. 37.

[75] وەرگێڕ: وەک پێشتریش ئاماژە کرا، کاتێک سەلماندنی پێوەندیی نێوان زمانە کۆن و نوێیەکان ئاستەمە و فارسی زمانێکی نوێترە، بەکارهێنانی پاشگری کۆن بۆ پێرسییەن دەکرێ هەڵە بێت. کوردی و ئەو زمانە کۆنانە لە یەکتر نزیکترن تاکوو فارسی. بەتەنیا هەبوونی ناوی شوێن یان هۆزێک وەک “پارس” ناتوانێت پاساوێک بێت بۆ گرێدانی زمانێکی دێرین بە یەک زمانی نوێیەوە.

[76] Ghirshman, L’Iran des origines à l’Islam, pp. 158-159.

[77] Sayce, p. 240;

هەروەها ببینن:

Browne, I, p. 55.

[78] Ibid., pp. 235, 240, 270-273;

هەروەها ببینن:

Malcolm, I, pp. 479-480; Oppert, “le Peuple et la Langue des Medes,” II, pp. 10-15; Browne, I, pp. 23-24, 36, 60.

[79] ئەمە نیشانەیەکە لە نەبوونی ئاگایی مێژوویی خەڵکی ڕابردوو کە تەنیا لەم دواییانەدا لە خەو هەڵسێنراون بۆ شکۆ و گەشەی پێش ئیسلام و مێژووییان لە بەستێنێکی نەتەوەییدا.

[80] Barthold, pp. 149-150.

[81] Greenfield, “Iranian or Semitic,” pp. 311-316.

[82] Gnoli, p. 26-27, 175-177.

[83] Contenau, “Status Èlemites d’époque Parthe,” p. 231; Grousset, “L’âme de l’Iran et l’humanism,” pp. 35-36.

[84] Gnoli, p. 103.

[85] Ibid., pp. 113, 116.

[86] D’iakonov, Ashkanian, pp. 122-123.

[87] Biruni, p. 17;

ح. مستوفی، تاریخ گزیده، ص. ٩٧؛ هەروەها ببینن: حمزه اصفهانی، تاریخ سنی ملوک الارض والانبیاء، ص. ٤٤؛

Christensen, p. 34.

[88] Yarshater, “Iranian National History,” pp. 359-366;

هەروەها ببینن:

Frye, “The Political History of Iran Under Sasanian,” p. 116; Christensen, p. 79.

[89] Gnoli, pp. 120, 129-130.

[90] Ghirshman, L’Iran et la migration des Indo-Aryens, pp. 45-46.

[91]  تاریخ سیستان، صص. ٢٣-٢٤ (رۆژئاوای فەلاتی ئێران وەکوو ئێرانشار ڕەچاو دەکات)؛ گنۆلی، صص ١٣٧، ١٥٧ بە وتەهێنانەوە لە نامەی تەنسەر (Letter of Tansar) ئاماژە دەکات کە ئێرانشار نازناوێک بوو بۆ هەردووکی ڕۆژئاوای خودی ئێران و فارس.

The post ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی appeared first on ژنەفتن.

ناسیۆنالیزم، جیهانوەتەنخوازی و بێدەوڵەتی
ناسیۆنالیزم، جیهانوەتەنخوازی و بێدەوڵەتی[1]

پوختە:

ئەم وتوو‌ێژە لەگەڵ پرۆفیسۆر کرایگ کاڵهۆن، دەپەرژێتە سەر باسەکانی ناسیۆنالیزم و جیهانوەتەنخوازی لە پەیوەندیی لەگەڵ پرسی بێدەوڵەتیدا. کاڵهۆن لە ساڵەکانی نەوەدەوە کاری لەسەر ناسیۆنالیزم و ئەتنیسیتە و جیهانوەتەنخوازی کردووە. بە باوەڕی کاڵهۆن نەتەوەکان سەرەڕای باسوخواسی پاشنەتەوەیی[2] و جیهانوەتەنی و ڕەتکردنەوەی ناسنامە ناوچەیی و باژێڕییەکان، هێشتا گرینگیی تایبەتی خۆیان هەیە. کاڵهۆن لەم وتووێژەدا باس لە هەلومەرجی ماددی، سیاسی و فەرهەنگیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی ناسیۆنالیزمی کوردی لە کۆدەقی[3] بێدەوڵەتیدا دەکات. بە بۆچوونی کاڵهۆن تێگەیشتنی چینایەتی- تەوەر لە نایەکسانی لە نێوان کورد و ئەوانی تری سەردەست لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، کێشەساز و ناتەواوە چونکە نایەکسانیگەلی فەرهەنگی، سیاسی و ماددی، پەیوەند و گرێدراوییەکی نزیکیان پێکەوە هەیە بۆ ئەوەی کورد لەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێیە بکەوێتە دۆخی ژێردەستییەوە. هەروەها وتووێژەکە دەپەرژێتە سەر ناسنامەی دیاسپۆرا و لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن وڵاتانی نیشتەجێبوون دەتوانن لەسەر پێکهاتنی ناسنامەی دیاسپۆرا کاریگەری دابنێن و چۆن ڕێگری یان ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکەن لە گۆڕانی دۆخی هاووڵاتیبوونیان بۆ مافی هەبوونی مافەکان (ئارێنت). بابەتێکی گرینگ کە کاڵهۆن شەنوکەوی دەکات مەسەلەی پەیوەندیی دەسەڵاتی ناهاوسەنگ لە نێوان ناسیۆنالیزمی ژێردەست (ناسیۆنالیزمی کوردی) و ناسیۆنالیزمەکانی سەردەست (ناسیۆنالیزمی تورکی، ئیراقی، ئیرانی و سوریایی) و لە نێوان خودی ئەو ناسیۆنالیزمانەیشدایە.

وشە سەرەکییەکان:  چارەی خۆنووسین، کورد، دادگای دەستووری تورکیا، ئۆتۆنۆمی، دیموکراسی.

کرایگ کاڵهۆن

ئەلیاسی: چی تۆی هاندا لەسەر ناسیۆنالیزم بنووسیت؟

کاڵهۆن: یەکەم جار کە لەسەر ناسیۆنالیزم نووسیم، بانگهێشتنامەیەکم پێ گەیشت بۆ نووسینی بابەتێک لە پێداچوونەوەی گۆڤاری ساڵانەی کۆمەڵناسی لەسەر پێکهاتە و بکەر. پێم وا بوو ئەوە کەمتر سەرنجڕاکێشە چونکە زۆر دەرهەست و زەینییە و پەیوەندیی بەو شتەوە نییە کە لە جیهاندا دەگوزەرێت. منیش نووسیم و گوتم خۆشحاڵ دەبم کە وتارێک لەسەر ناسیۆنالیزم بنووسم نەک پێکهاتە و بکەر. ئەوان لە وەڵامدا نووسییانەوە و گوتیان نەخێر، چونکە ئێمە پرسیارە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکانی وەک پێکهاتە و بکەرییەتمان دەوێت نەک ناسیۆنالیزم، چونکە ئەو باسە ئەوەندە گرنگ نییە. ئەمە لە ساڵی ١٩٩١دا بوو بۆیە وای لێ کردم بیر لە پچڕانی پەیوەندیی نێوان ئەو شتانە بکەمەوە کە خەڵک پێیان وایە لە ڕووی ئەکادیمییەوە گرنگن و ئەوەی لە جیهاندا دەگوزەرێت. ئەمە سەردەمی تێکچوونی یەکێتیی سۆڤییەت و هەموو ئەو ململانێیانە بوو کە لە ئاسیای ناوەڕاستدا سەری هەڵدەدا. پێم وا بوو کە ناسیۆنالیزم گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە و بۆیە لە کۆتاییدا وتارێکم نووسی و زیاتر و زیاتر هۆگریم بە خوێندنەوەی ناسیۆنالیزم پەیدا کرد. پرسی یەکانگیری و وەفاداریی کۆمەڵایەتی[4] بە لامەوە گرنگ بوو. من لەسەر پرسەکانی وەک چینایەتی، جڤاک، ناڕەزایەتی و کردەوەی بەکۆمەڵ کارم کردبوو. نەتەوە چییە و چۆن بیر لەم بابەتە دەکەینەوە؟ هەڵبەت خەڵک وشەی وەک جڤاکی نەتەوەیی بە کار دەهێنن. جڤاکی نەتەوەیی بە هەمان مانای جڤاکی لۆکاڵی نییە؛ خوازەیەکە. جڤاکی لۆکاڵی هەموو ئەم پەیوەندییە چڕانەی هەیە، بە شێوازێک کە مرۆڤەکان یەکتر دەناسن. جڤاکی نەتەوەیی لە ڕووی پێناسەوە، ئینتزاعی و دەرهەستترە. ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی بیر لە ناسیۆنالیزم و لە مانای یەکانگیری و وەفاداری لە جڤاکی ئاوا گەورەدا بکەمەوە. لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا زیاتر و زیاتر دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەم بابەتە و بە تایبەتی کارەکانی بینێدکت ئەندەرسۆن لەسەرم کاریگەری دانا. لە ساڵی ١٩٨٩دا لە کاتی کارکردنم لە چین لەسەر بزووتنەوەی خوێندکاران لەژێر کاریگەریی ئەزموونەکانمدا بووم، لەوێدا تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشم سەبارەت بە بزووتنەوەی خوێندکاران دۆزییەوە کە لە زمانی زانست و دیموکراسیدا بە زمانی ئینگلیزی و نێودەوڵەتی خۆی پێشکەش کرد، بەڵام لە چیندا خۆی وەک بزووتنەوەیەکی نەتەوەییی خۆبەهێزکەر پیشان دا. وتم باشە لێرە چی دەگوزەرێت؟ بۆچی ئەمە بەشێکی نەتەوەیییە بەڵام بە مانا ئاسایییەکەی ناسیۆنالیستی نییە؟

ئەلیاسی: کەم لەو تویژەرانەی کە لەبارەی ناسیۆنالیزمەوە دەنووسن، لەگەڵ ناسیۆنالیزم هاوڕان و خۆیان زۆر ڕەخنەگرانە لە بەرامبەر ئەم ئایدۆلۆژیایەدا دەوەستن. بینێدکت ئەندەرسۆن لە ساڵی ٢٠٠٥ لە وتووێژێکدا بە ئاشکرا پشتگیریی خۆی لە ناسیۆنالیزم ڕاگەیاند. لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ناسیۆنالیستە یان نا؟ ئەندەرسۆن وەڵامی دایەوە: بەڵێ، بە تەواوی. دەبێ من تاکە کەسێک بم کە لەسەر ناسیۆنالیزم بنووسم و ناسیۆنالیزم بە شتێکی ناشیرین نەزانێت. ئەگەر بیر لە توێژەرانی وەک گێلنەر و هۆبسبام بکەیتەوە، ئەوا هەڵوێستێکی تەواو دوژمنکارانەیان هەیە بەرامبەر بە ناسیۆنالیزم. من بەڕاستی وا بیر دەکەمەوە کە ناسیۆنالیزم دەتوانێت ئایدیۆلۆژیایەکی ڕاکێشەر بێت. خۆشم لە توخمە یوتوپیاییەکانی دێت. ئایا لەگەڵ ئەندەرسۆن هاوڕایت لەسەر هەڵوێستی لایەنگرانەی لە ناسیۆنالیزم؟

کاڵهۆن: من بە تەواوەتی لەمەدا لەگەڵ ئەندەرسۆن هاوڕام. ئەمە بەشێکە لەو بابەتانەی من لە کتێبەکەمدا “نەتەوەکان گرینگن[5]” توەژینەوەم لەسەر کردووە. من پێم وا نییە ناسیۆنالیزم هەمیشە ئایدۆلۆژیایەکی سەرنجڕاکێش بێت بەڵام پێم وایە ناسیۆنالیزم دەتوانێت هێزێک بێت بۆ چاکە و دەتوانێت مرۆڤەکان لە دەرەوەی بەرژەوەندیی تەسک و خۆپەرستی، بە شێوازی جۆراوجۆر بەرز بکاتەوە. پێم وایە کە دەتوانێت ببێتە هۆی لێکترازان و کێشەیشی لێ بکەوێتەوە. مرۆڤەکان هەوڵ دەدەن لە نێوان نیشتمانپەروەری و ناسیۆنالیزم جیاکاری بکەن. ئەوان پێیان وایە نیشتمانپەروەری شتێکی باشی نەتەوەیییە و ناسیۆنالیزم شتێکی خراپە. پێویستە پرسیاری ئاڵۆزتر و تایبەتتر سەبارەت بە ناسیۆنالیزم بکەین. ئەگەر یەکانگیریی نەتەوەیی[6] نەبوایە، دیموکراسی ئەمڕۆ لە جیهاندا بوونی نەدەبوو. لە دەوڵەتشارەکاندا پۆتانسێل بۆ ڕێکخستنی دیموکراسی هەبوو بەڵام ئێمە ئەمڕۆ ئەوەمان نییە. لە ڕاستیدا دیموکراسی زۆر وابەستەی ناسیۆنالیزم بووە و سەرهەڵدانی دیموکراسی لەسەر ئەو بیرۆکەیە بەند بووە کە کێ دەتوانێت هاووڵاتی بێت و کێ دەتوانێت دەنگ بدات. ئەم بیرۆکەی هاووڵاتیبوونە پەیوەندییەکی قایمی بە ناسیۆنالیزمەوە هەیە. ئەمە بەو مانایە نییە کە هەر کەسێک لایەنگری ئەتنیکی یەک ڕەچەڵەک و یەک زمان بێت. زۆر ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە بۆ بنیاتنانی نەتەوە وەک لە کتێبەکانمدا باسم کردووە. دەکرێت ڕێگەی کەم تا کورت باشت هەبێت بۆ ئەنجامدانی. هەندێک نەتەوە لە لەخۆگرتنی بیانییەکاندا باشترن لە هەندێکی تر. شتێکی باشە کە بتوانیت کۆچبەران لە خۆ بگریت، بۆیە هەموو ناسیۆنالیزمەکان نەرێنی نین. بە ئیلهاموەرگرتن لە تێگەی وەفاداری و دڵسۆزی[7]، ئەو جۆرە بەڵگاندنانە باش دەنوێنن کە بۆ نموونە سیاسەتی پارتی کرێکارانی بریتانیا[8] گرتوویە بەر کە دەڵێت: باشە ئێمە یەک نەتەوەین و نابێت ڕێگە بدەین جیاوازیی نێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان زۆر گەورە بێت و نابێت ڕێگە بدەین هەندێک ناوچەی دیاریکراو لە وڵات هەژار بێت لەکاتێکدا ئەوانیتر دەوڵەمەند بن. پێویستە هەوڵ بدەین بیر لە هەموو میللەت بکەینەوە. ئەوە شتێکی سەرنجڕاکێشە. باش نییە ئەگەر بڵێیت ئێمە نەتەوەین و پێویستە هەموو کۆچبەران لە دەرەوەی نەتەوەکەمان بهێڵینەوە. ناسیۆنالیزم دەتوانێت بانگەوازی خەڵک بکات کە گرنگی بەو شتانە بدەن کە بەسەر خەڵکانی دیکەی وڵاتاندا دێت.

ئەلیاسی: ئایا بە ڕاستی دەتوانین بیرۆکەی نەتەوە وەک هەڤاڵایەتییەکی ئاسۆیی[9] ناو ببەین سەرەڕای ئەو نایەکسانییە گەورە ئابوورییانەی لە نێوان چین و توێژە جیاوازەکاندا هەیە؟

کاڵهۆن: پێم وایە ناسیۆنالیزم بە شێوەی زۆرینە ئاسۆیییە. هەبوونی تێگەیشتنێکی ئاسۆییی بەهێز لە نەتەوە بۆ خۆی بەس نییە بۆ ئەوەی گەرەنتیی ئەوە بکەیت کە سیستەمێکی ئابووریی سەرمایەداریی زۆر نایەکسانیشت نابێت. ناسیۆنالیزم بنەمای بانگەوازکردنی خەڵکە بۆ ئەوەی کارێک بکەن و ئەو نایەکسانییە سنووردار بکەن. ئەو وڵاتانەی کە حکوومەتە سۆسیال-دیموکراتەکان بە ڕێوەی دەبەن زۆر جار یەکسانترن و سۆسیال-دیموکراسی وابەستەی بیرۆکەیەکی نەتەوەییی بەهێزە. ئەوە بەو مانایە نییە کە هێرشی بێگانەهەراسی[10] لە سوید و نەرویج بۆ سەر کۆچبەران ناسیۆنالیستی نییە. ناسیۆنالیستە و دەتوانێت ناسیۆنالیزمێکی قێزەوەن بێت. بەڵام کێشەکە کاتێکە کە خەڵک هەوڵ دەدەن لە خراپترین نموونەکانیەوە گشتاندن بکەن. ئەوان مەیلیان هەیە سەیری ئەڵمانیای نازی بکەن و سەیری پاکتاوی نەتەوەیی لە یوگۆسلاڤیای پێشوو بکەن. ناسیۆنالیزم ئەم شتە ناشیرینانەیە. بەڵام چاو لە دەستکەوتەکان و وەفاداری و دڵسۆزییەکان ناکەن.

ئەلیاسی: بۆچی ناسیۆنالیزم ئەوەندە سەرکەوتوو بووە؟

کاڵهۆن: ناسیۆنالیزم بە تایبەتی ئایدۆلۆژیایەکە کە زۆر پەیوەستە بە دەوڵەتی نەتەوەیییەوە و یارمەتیدەرە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارگەلێک کە وەڵامی دەوێت. ناسیۆنالیزم لەسەر ئەم پرسیارانە دەڕوات: کێ لە ناوەوەیە، کێ دەتوانێت دەنگ بدات، کێ دەتوانێت پاسپۆرت وەربگرێت و کێ ئەندامە [لەو کۆمەڵگەیەدا]؟ سەرهەڵدانی دەوڵەت پەیوەست بوو بەم پرسیارەوە. سەرهەڵدانی دەوڵەت جۆرێک لە پۆتانسێلی دروست کرد و ناسیۆنالیزمی بەهێزتر کرد. ئایدۆلۆژیاکانی تری وەک ئایینیش سەرنجڕاکێشن. تەنانەت بینێدکت ئەندەرسۆن، ناسیۆنالیزم لەگەڵ ئایین و خزمایەتی بەراورد دەکات تا لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکانی دیکەی وەک لیبڕالیزم و سۆسیالیزم. ئێمە سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیا ئایینییەکانمان وەک ئوممەی ئیسلامی بینیوە کە زۆر جار بە ڕاشکاوی سەروونەتەوەیین[11]. ئوممە لە دژی دابەشبوون لە لایەن ناسنامە نەتەوەیییەکانەوە دامەزراوە. چاوەڕوان دەکرێت موسڵمانان جەخت لەسەر یەکگرتووییی خۆیان لەگەڵ موسڵمانانی دیکە بکەنەوە. کڵێسەی کاتۆلیکیش بەو شێوەیە. کەواتە ئایین بەراوردێکی گرنگە لەگەڵ ناسیۆنالیزم. بەڵام بە بۆچوونی من ناوەندێتیی دەوڵەتەکان بۆ شێوازی ڕێکخستنی سیستەمی جیهانی مۆدێرن، جۆرێک لە خواستی وەڵامدانەوەی ئەوەیە کە کێ بە شێوەیەکی ڕەوا بەشێکە لە دەوڵەت، چ کەسانێک خەڵکی ئەو دەوڵەتەن؟ هەر بۆیە پێشتر باسی دیموکراسیم کرد. ناسیۆنالیزم لە ڕاستیدا بە هەوڵدان بۆ هەبوونی سەروەریی جەماوەر[12] لە دەوڵەتێکدا بەهێزتر دەبێت. ناسیۆنالیزم هەمیشە ئایدۆلۆژیایەکی نێودەوڵەتییە و تەنیا پرسی یەک دەوڵەتی نەتەوەیی نییە و هەمیشە لە جیاکاری لە نێوان “ئەوان” و “ئێمە”دا گەشە دەکات. کەس تەنها بە بیرکردنەوە لە “ئێمە” نابێتە نەتەوەیی بەبێ ئەوەی بیر لە “ئەوان” بکاتەوە یان دژایەتی “ئەوان” بکات. بۆ نموونە ئەوروپا لە پرۆسەیەکدا دەبێتە نەتەوەیی کە جیاوازی و دژایەتی بەرهەم دەهێنێت و دەتوانێت بزووتنەوەی سەرووسنووری بۆ دیموکراسی دروست بکات. زۆر جار ئەم بیرۆکەیە ناسیۆنالیستی نییە، بەڵکوو ئەوە بیرۆکەی نەتەوەیە کە گرینگە. ئەوە کلیلی تێگەیشتنمانە لە ناسیۆنالیزم. ناسیۆنالیزم وەک ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی جەخت لەسەر نەتەوە دەکاتەوە. وێناکراو[13] دژایەتی لەگەڵ واقیع[14] نییە. بیرۆکەی نەتەوە ئەوەیە کە پێکەوە کار بکەین و هیچ شتێک لە یەکتر جیامان نەکاتەوە.

ئەلیاسی: ئایا بیرۆکەی نەتەوە گوزارشت لە نەبوونی ناسنامە ناکات؟

کاڵهۆن: بەڵێ، بە دڵنیایییەوە. من پێم وایە نەتەوە ڕاستییەکی پێش-بوون[15] و پێشوەختە نییە. ئەوە نییە کە پێشتر هەبووبێت. هەموو نەتەوەکان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن و توانای پەیوەستبوونەوە نەشونما دەکەن. ئەگەر ڕێگاوبانتان نەبێت، ناتوانن هەموو وڵات بەیەکەوە ببەستنەوە کە لە بەرامبەردا دەتوانێت هەستی یەکانگیریی نەتەوەیی کەم بکاتەوە. ئەوە کە تا چەند یەکگرتوویی بوونی هەیە یان بەرهەم دێت، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. نەتەوەکان زیاتر لە لایەن دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک قوتابخانە و میدیا و پەیوەندی و گواستنەوە و ژێرخانەکان و هەمووی ئەو شتانەی کە پەیوەندی دروست دەکەن، بەرهەم دەهێنرێن. ئەمە دەتوانێت کەم ببێتەوە و دواتر یەکگرتنی ئەوروپی بە دەست بهێنیت. خەڵکێکی زۆر وا گریمانە دەکەن کە نەتەوەکان دوای یەکگرتنی ئەوروپی بە شێوەیەکی خۆبەخۆ لە بەین دەچن، بەڵام پێم وا نییە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوە هەبێت. لە ڕاستیدا لە پێنج ساڵی ڕابردوودا و دوای قەیرانی دارایی، پێچەوانەکەی ڕووی داوە. لە زۆر ڕووەوە ئەوروپا زیاتر ناسیۆنالیست بووە. بەڵام نابێت وا بیر بکەینەوە کە ناسیۆنالیزم تەنیا ئایدۆلۆژیایەکی سیاسیی ڕاستڕەوی دابڕاوە لە میللەت. لە جیهانی سێیەمدا خەڵک هەوڵیان دەدا جیاوازی دابنێن لەوەی کە بڵێن من ناسیۆنالیست نیم بەڵام باوەڕم بە ڕزگاریی نەتەوەیی هەیە. بەڵام من دەڵێم ناسیۆنالیزم هەمووی لەسەر ئەو ڕزگارییەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نموونەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی عەرەبیدا ئەو پرسیارەت هەیە کە میللەت چییە؟ ئایا عەرەبە؟ ناسیۆنالیزمی پان-عەرەبییە؟ لە ماوەی سەدەی بیستەمدا ناسیۆنالیزمێکی پان-عەرەبی زۆر بەهێزت هەبوو وەک جەمال عەبدولناسر (١٩١٨-١٩٧٠). میراتەکەی لەنێو ڕژێمەکانی بەعس لە عێراق و سوریا بوونی هەبووە. ناسیۆنالیزم عادەتەن خەریکی نوێبوونەوەیە. لەم بارەیەوە، بەڵگاندنی سەرنجڕاکێش هەیە. هەندێک کەس دەڵێن نەتەوە هەمیشە بووە و بەشێکە لە ئەتنیسیتەی ڕابردوو (ئەنتۆنی سمیت). بەردەوامی هەیە بەڵام هەندێک گۆڕانکارییش هەیە. گریمانە دەکرێت کە نەتەوە کۆنەکان بگۆڕدرێن بۆ ناسنامەی نەتەوەییی مۆدێرن (ئەنتۆنی سمیت) لەکاتێکدا کەسانی دیکەی وەک هۆبسباوم و ڕەنجەر پێیان وایە کە هەمووی پەیوەندیی بە نەریتە داهێنراوەکانەوە هەیە و نیشانی دەدەن کە ئەم نەریتانە لە سەردەمی کۆنەوە نین بەڵکوو تەنها لە سەد ساڵ لەمەوبەرەوە داهێنراون. تەنها لەبەر ئەوەی ئەم نەریتانە لە سەد ساڵ لەمەوبەرەوە هاتوون، نەتەوە و نەریتەکان وەک ڕاستەقینە سەیر ناکرێن. بەڵام لێرەدا هۆبسباوم و ڕەنجەر ئەو خاڵە لە بەرچاو ناگرن کە ئەوەی باسی دەکەن پرۆسەی گونجاندنە لەگەڵ ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی بە قەبارەیەکی گەورەتر و ژیانی مۆدێرنەوە (گێلنەر). نەتەوە [لێکەوتەی] گۆڕانکارییەکە و بە تەواوی نوێ نییە، چونکە ڕەگوڕیشەی پێشوویان هەیە و سمیت لەم ڕووەوە دروستی بۆ دەچێت. بەڵام نەتەوەیش تا ئاستێک نوێیە و نوێبوون، بیرۆکەی نەتەوە بێ‌ئیعتبار ناکات. هۆبسباوم پێی وایە ئەگەر تەنها بتوانێت خەڵک بەو قەناعەتە بگەیەنێت کە نەتەوەکان دەستکردن و جۆرێکن لە هۆشیاریی درۆیین، ئەوا نەتەوە ئیتر گرنگیی نەدەما و لە بەین دەچوو چونکە ئەو کاتە تۆ لە ڕێگەی خوێندنەوەدەرمانی[16]، هۆشیارییە درۆیینەکەت سەبارەت بەو بیرۆکەیەی کە نەتەوە داهێنراوە چارەسەر کردووە. ئەم قسەیەی هۆبسباوم قسەیەکی بێسەروبەرە. بیرۆکەکانی یەکانگیری دەتوانن هەڵکشان و داکشانیان هەبێت و لە درێژاییی زەماندا گۆڕانیان بەسەردا بێت. من باوەڕم بە بیرۆکەی هۆشیاریی ڕاستەقینە یان دروست بەرامبەر بە هۆشیارییەکی ساختە نییە. من باوەڕم وایە کە تێگەیشتنگەلێک هەیە کە ئێمە چۆن چاکتر یان خراپتر دەبین و دەرەنجامەکانیان چین. بۆ نموونە دەتوانیت بە ناسیۆنالیستە سکۆتلەندییەکان بڵێیت کە پارتی نەتەوەییی سکۆتلەندا شیکاریی ئابووریی خراپی هەیە و بۆیە نابێت باوەڕیان پێیان هەبێت یاخود دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن و لە ئینگلیز جیا ببنەوە. بەڵام دەست پێ مەکەن بە سکۆتلەندییەکان بڵێن ئێوە ناسیۆنالیستی ڕاستەقینەن. هێرش مەکەنە سەر ناسیۆنالیزم، هێرش بکەنە سەر سیاسەتی ئابووری و وەڵام بدەنەوە بە ئەوەی چی دەتوانێت بۆ نەتەوەی سکۆتلەندا باش بێت! بۆیە پێم وایە بەشێکی زۆری باسی ناسیۆنالیزم، بیرۆکەی بێسوودی جیاکاریی وەک ئەم بیرۆکەیە دروست دەکات کە دەتوانیت بە نیشاندانی ئەوەی کە نەتەوە لە ڕووی مێژوویییەوە نوێیە لە شەڕی نەتەوە ڕزگاری پەیدا بکەیت. ئەمە هیچ کاریگەرییەکی نییە.

بە بۆچوونی من بۆ هەموو نەتەوەیەک، ئەوەی پێشتر و لە مێژوودا هەبووە لە بنیاتنانی نەتەوەدا گرنگە. چین لە ڕاستیدا پێش کۆتاییی سەدەی نۆزدەهەم نەتەوە نەبوو. بەڵام بە دڵنیایییەوە زمان و کولتوورێکی چینی هەبوو و کۆمەڵەگۆڕانکارییەکی نوێ لە ساڵانی ١٨٩٠ تا ١٩١٠ هاتنە ئاراوە کە شێوازی بیرکردنەوەی خەڵکیان لەبارەی چایناییبوونەوە و خەیاڵی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە کۆمەڵگەی چایناییبوون گۆڕی. سەرهەڵدانی خەیاڵێکی ناسیۆنالیستی، لەگەڵ ڕزگاربوون لە ئیمپراتۆرەکان و هەروەها ڕزگاربوون لە ئەندێشەی کۆن دەربارەی چایناییبوونەوە دەستەویەخەیە. ئەوە نەک هەر ڕاستڕەوەکان بەڵکوو چەپەکانیش بوون کە دژایەتیی ئیمپراتۆرەکانیان دەکرد و ویستیان لە ڕێگەی نەتەوەییبوونەوە بە شێوازێکی نوێ مۆدێرن ببنەوە. هەندێک لە کۆمۆنیستەکان لە چین سڕینەوەی جیاوازیی چینایەتی لە پێشەنگ دادەنێن، بەڵام ئەوان ناسیۆنالیستی کۆمۆنیستن، چونکە هێشتا سەرنجیان لەسەر [کۆمەڵگەی] چینە. هەندێکی تریش دەڵێن ئەمە تەنها بەهێزکردنی نەتەوەیە. هەم چەپ و هەم ڕاست لە چین ناسیۆنالیست بوون، چونکە بەهێزکردنی نەتەوەیان وەک ئامانجی سەرەکیی خۆیان دادەنا.

ئەلیاسی: بە باوەڕی تۆ ئایا ناسیۆنالیزم پابەرجایە؟

کاڵهۆن: ناسیۆنالیزم بەشێکە لە جیهان. پێم وا نییە کە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە. هیچ شتێک لە ژیانی مرۆڤدا هەرمان نییە. لەگەڵ سەرهەڵدانی سیستەمی دەوڵەتی مۆدێرن و سیستەمی سەرمایەداری، نەتەوە و دەوڵەتەکان پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و ئاسان نییە تەنها بڵێین بیرۆکەی نەتەوە وەلا نێن و باقیی ئەم ڕێکخستنەی جیهان بهێڵنەوە. ئەگەر هەندێک شێوازی تەواو جیاوازی ڕێکخستن هەبوایە، ئەوا ڕەنگە بگۆڕێت بەڵام من ئەو گۆڕانە نابینم ڕوو بدات. لە هەندێک شوێن جۆرێک لە گەڕانەوەی ئەندێشەی ئیمپراتۆری دەبینم.

ئەلیاسی: بیر لە ڕووسیا دەکەیتەوە؟

کاڵهۆن: بەڵێ، من بۆ نموونە بیر لە ڕووسیا دەکەمەوە. کەواتە پێکدادان و گرژییەک لە نێوان ناسیۆنالیزمێکی بەهێزی ڕووسی و بیرۆکەیەکی ئیمپراتۆریی تر بۆ بنیاتنانەوەی جیهان هەیە. بەڵام ئەوە دژایەتییەکی تەواو نییە چونکە ئەگەر بیر لە سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی بەریتانیا بکەیتەوە، ئەوە لە هەمان کاتدا لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتەکەیدا ڕووی داوە.

ئەلیاسی: مشتومڕەکانی هاوچەرخەکان سەبارەت بە پاش-ناسیۆنالیزم[17] چۆن دەبینیت؟

کاڵهۆن: وەشانی[18] کورتی وەڵامی من بۆ ئەم باسە ئەوەیە کە دژایەتییەکی درۆیینە لەگەڵ ناسیۆنالیزم هەیە و ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە کە خەڵک خەیاڵی ئەوە دەکەن کە ناسیۆنالیزم لەنێو دەچێت و هەموومان دەبینە جیهان‌وەتەن (و لێم مەپرسن ئەمە یانی چی؟). ئایا مەبەستیان یەک جیهانە، یان یەک حکوومەت یان مەبەستیان کولتوورەکانە وەک تێکەڵاوێک لە هەموو جیهاندا؟ هەندێک جیهانوەتەنخواز هەن وەک چالاکوانانی مافی مرۆڤ و یان کەسانێک کە گوێ لە مۆسیقای جیهانیی دەگرن و بە چەندین زمان دەدوێن (هەرچەندە کەمترن لەوەی چاوەڕێی دەکەین). پێم وایە خەیاڵی خاوە  و ئارەزووئەندێشەیییە کە بڵێین ناسیۆنالیزم لە بەین دەچێت و ئێمە دەبین بە هاووڵاتیی جیهانی. بەڵام ئایا دەتوانیت وەک هاووڵاتییەکی جیهانی پاسپۆرت وەربگریت؟ فۆرمەکانی تایبەتتری پێوەندارێتی[19] هێشتا گرنگن. کەوایە نابێت پاش-ناسیۆنالیزم، بە توندی لە بەرامبەر ناسیۆنالیزمدا دابنرێت؛ واتە ئێمە لە ناسیۆنالیزمەوە دەڕۆین بۆ پاش-ناسیۆنالیزم و لە پاش-ناسیۆنالیزمەوە تێدەپەڕین بۆ جیهانوەتەن‌خوازی. بیرۆکەی جیهانوەتەن‌خوازی لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە پێشتر شوناسی کولتووری دواکەوتوومان هەبووە و ئێستا خۆمان لەوە ڕزگار دەکەین و لە جیهانێکی کۆسمۆپۆلیتی مەنتقیتر و عەقڵانیتردا بەشداری دەکەین. پێم وایە بزووتنەوەکە لە فۆرمێکی بیرۆکەی کولتوورییەوە بۆ فۆرمێکی کولتووریی دیکەیە. جیهانوەتەن‌خوازەکان گرنگی بە پاشخانی چینایەتیی خۆیان نادەن. نەتەوەکان دەتوانن زیاتر جیهانوەتەن بن، وەک بۆ نموونە لە لەخۆگرتنی کۆچبەران باشتر بن. هەندێک نەتەوە لەم بارەوە خەریکن باشتر دەبن. ئەڵمانیا وڵاتێک بوو کە لە لەخۆگرتنی کۆچبەران زۆر خراپ بوو و ئێستا کەم تا زۆر بۆ داهاتووی ئابووری خۆی بڕیاری داوە کە پێویستە لە لەخۆگرتنی غەیرە ئەڵمانییەکاندا باشتر بێت، بەشێوەیەک وابزانن ئەلمانیا ماڵی خۆیانە. ئەڵمانیا درک بەوە دەکات یەکەم: پێویستی بە ئەندازیار هەیە بە هەموو جۆرەکانیەوە، دووەم: پێویستی بە کرێکار هەیە، سێیەم: دانیشتووانێکی بەساڵاچووی هەیە کە کێشە بۆ ئابووریی ئەڵمانیا دروست دەکات. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەڵمانیبوون ئایدۆلۆژیایەکی تا ڕادەیەک نالێبوردە[20] بووە. پێشتر ئەڵمانییەکان وەک ئیمانوێل کانت باسی جیهانوەتەن‌خوازییان دەکرد و دواتر ئایدۆلۆژیایەکیان گرتە بەر کە لەسەر بنەمای باڵادەستی و سەرتری ڕەگەزی دامەزرابوو. جیهانوەتەن‌خوازی و ناسیۆنالیزم هەموویان لە ئەڵمانیا بوونیان هەبوو. پێم وایە کاتێک مرۆڤەکان دەبنە جیهانوەتەن‌خواز، ناسیۆنالیزم بەشێکە لەو پێناسەیە، چونکە ئیتر نە جیهانوەتەن‌خوازی و نە ناسیۆنالیزم، ئەوە نییە کە دەستبەرداری هەموو شتە نەتەوەیییەکان بیت و ببیتە جیهانوەتەن. پێویستە زیاتر بیر لە وڵاتەکەت بکەیتەوە، وەک لەخۆگرتنی جیاوازی و فرەکولتوورخوازی لەوێدا و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لە نێوان وڵاتەکەت و وڵاتانی دیکەی جیهاندا.

ئەلیاسی: چۆن لە بێدەوڵەتی و ناسیۆنالیزم دەڕوانیت؟

کاڵهۆن: دەتوانیت بە دوو شێوە باس لەمە بکەیت. ئەندامێتیی نەتەوەیی کاریگەریی لە ئازار و ڕەنجی گەلانی بێدەوڵەتدا هەیە. هانا ئارێنت دەڵێت بێدەوڵەتی تراژیدیای گەورەی جیهانی مۆدێرنە. ڕێگەچارە چییە؟ هەڵوەشاندنەوەی ناسیۆنالیزم یان بەدەستهێنانی ئەندامێتیی دەوڵەت بۆ خەڵکانی بێدەوڵەت؟ ئەمەش بەردەوام بەسەر پەنابەراندا ڕوو دەدات. من دەڵێم دەوڵەت-نەتەوە هێشتا دەسەڵاتێکی زۆری هەیە و ئەمەیش پیشانی دەدات کە بێدەوڵەتبوون چەندە کێشەدارە، تا چەند کۆچی زۆرەملێ ئیعتبار لە خەڵک دەسەنێتەوە. تۆ دوکتۆر بوویت و لە کۆتاییدا چونکە خاوەنی دەو‌ڵەت-نەتەوە نەبوویت بوویتە پاککەرەوە یان شۆفێری تاکسی. پێم وایە کە ناسیۆنالیزم دەتوانێت لەم ڕووەوە باش یان خراپ بێت. ڕێگەچارە بۆ دەوڵەتەکان ئەوە نییە کە زیاتر ناسیۆنالیستی بن بەڵکوو گۆڕینی توانای وڵاتانە بۆ لەخۆگرتن و دانپێدانانی کۆچبەران. یەکەم: پێم وا نییە کە هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، مەحاڵە و پێم وایە بەم شێوە مەبەستەکەت نەپێکاوە. دووەم: پێویستە نەتەوە بگۆڕین بۆ کۆمەڵگەیەکی کراوەتر و پەزێراتر. من سەبارەت بە بیرۆکەی “لەودیوی ناسنامە[21]” لەگەڵ بروبەیکەر و کوپەردا هاوڕا نیم. ئەمەش جیهانوەتەنەکانم بیر دەخاتەوە کە پێیان وایە ناسنامە بۆ پێوەندارێتییە کۆنەکان دەگونجێت نەک ئەو شتە نوێیانەی کە ئێمە وەریاندەگرین.

ئەلیاسی: ڕێناتۆ ڕۆساڵدۆ لە کتێبەکەیدا ‘کولتوور و حەقیقەت: سازاندنەوەی شیکاری کۆمەڵایەتی[22]‘ (١٩٩٣) باس لە پەیوەندیی نێوان هاووڵاتیبوون، کولتوور و دەسەڵات دەکات و لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن گرووپە سەردەستەکان زۆر جار خۆیان لە ناونانی کولتووری/قەومی دەپارێزن و ناسنامەی پاش-قەومی یان پاش-کولتووری وەردەگرن.

کاڵهۆن: گرووپێک هەن ئەو ئیدیعایە دەکەن. پێم وایە نابێت پێناسەکانیان قەبووڵ بکەین کە ئەوان کولتووری نین یان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە قەومی نین بەڵام ڕواڵەتیان زۆر سپیپێست دەردەکەوێ، هەموویان بە ئینگلیزی قسە دەکەن و ئەوە نییە کە چین و کولتوور و نەتەوە و ڕەگەز نەبێت بەڵکوو ئیدیعای ئەوانە کە ئەو شتانە نییە. دەبێت لە شیکردنەوەی ئیدیعاکانیان و وەسفکردنی ئایدۆلۆژیاکانیان وریا بین. ڕاستە گرووپێک هەن پێیان وایە چین و ڕەگەز و نەتەوەیان تێپەڕاندووە بەڵام ئەمە ئایدۆلۆژیایەکە چونکە لە شێوازە نوێیەکانی تایبەتمەندبوونیان ئاگادار نین. ناسنامەیەکی کولتوورییان هەیە و تا ئێستا کەس لە کولتوورەکان تێنەپەڕیوە. پێم وایە هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە توانیویانە کولتوور تێپەڕینن، بەڵام ئەمە زیاتر بە گۆڕانی کولتوورییەوە پەیوەندیی هەیە و هەندێک کەس دەتوانن کەمتر گرنگی بە نەتەوە بدەن. ئەوە ڕاستە؛ دەتوانیت ببیتە ئەفسەری هاوکارییەکی فرەنەتەوەیی و بە ڕاستی فرەنەتەوەیی کار بکەیت. ئەو کەسایەتییە نوخبەیەی کۆمپانیاکان کە بە جیهاندا دەگەڕێت و بە سێ زمان قسە دەکات و جیهان‌وەتەنە هێشتا ناسنامەیەکی کولتووری و ناسنامەیەکی چینایەتیی هەیە و ڕەنگە پاسپۆرتی وڵاتێکی هەبێت کە ئاسانکاری بۆ ئەم کەسە دەکات سنوورەکان ببڕێت. کەواتە ئەو کەسە بێدەوڵەت نییە لەبەر ئەوەی توانای سەفەرکردنی لەسەر بنەمای بێدەوڵەتییەکەی نییە بەڵکوو چونکە خەڵکی دەوڵەتێکە بە پاسپۆرتی موعتەبەرەوە. ئەگەر پاسپۆرتی سودانیت هەبێت لە هەموو سنوورێکدا کێشەت بۆ دروست دەبێت. لەم بارەوە ناهاوسەنگی[23] و نایەکسانییەکی زۆر هەیە. هەر بەم شێوەیە: کە ئەندامانی گرووپە باندەستەکان بە هەڵە لە تایبەتمەندییەکانیان تێدەگەن و بە هەڵە دەیناسن. ئەو کەسانەی کە ژێردەستەن، ئاگاداری ئەمەن، چونکە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەم نایەکسانییانە دەبنەوە. بەڵام ئەوانەی باندەستن توانای لەبیرکردنی ئەو نابەرابەرییەیان هەیە چونکە ژێردەستەکان بۆ ئەوان کار دەکەن. فۆرمێکی تایبەت و گرینگە لە ئیمتیازات. ئەگەر ئۆتۆمبێلت هەبێت، بیر لەو کەسانە ناکەیتەوە کە ئۆتۆمبێلیان نییە. هەمیشە لەبیرکردنی جیاوازییەکان لەلایەن خاوەن ئیمتیازەکانەوە هەیە.

ئەلیاسی: لە ئۆکسفۆرد چاوپێکەوتنم لەگەڵ پەنابەرێکی کورد کرد کە لە سووریاوە هاتبوو، وتی ڕۆژانە بیر لە کوردستان و ناسنامەی کورد و بێدەوڵەتی دەکەمەوە. چۆن لەم دۆخە دەڕوانیت؟

کاڵهۆن: ئەمە ئەو شتەیە کە من هەوڵ دەدەم باسی بکەم؛ کاتێک دەڵێم ناسیۆنالیزم هەندێک جار دەتوانێت باش بێت وەک چۆن بینێدکت ئەندەرسۆنیش ئاماژەی پێ دەکات. دووەم: ناسیۆنالیزم تەنها هەڵەیەکی فیکری نییە کە پێم وایە هەڵوێستی هۆبسباوم لەسەر ئەمەیە و ناسیۆنالیزم بە هەڵەیەکی فیکری دەزانێت، هەروەک ئەگەر بە ڕاستی مارکس بخوێنیتەوە دەزانیت کە پێویستە ناسنامەیەکی چینایەتیت هەبێت نەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی. من دەڵێم نەخێر، مرۆڤی کورد بە دروستی تێدەگات و نەک هەر هەستیارییە بەڵکوو بیری دەخرێتەوە کە پێویستە کار بۆ نەتەوەکەی بکات و ئەمە گرنگە.

کوردستان وەک کولێرەیەکی گەنمەشامی وایە کە ئێران بەشێک لەو کولێرە دەبات، عێراق و سووریا و تورکیا هەریەکەو بەشێکی دەبەن.

ئەلیاسی: یەکێک لەو چرکەساتە ئازاردەرانەی بۆ ئەو کوردانە کە لە سوید و بەریتانیا چاوپێکەوتنم لەگەڵدا کردوون، پەیوەندیی بەو پرسیارەوە هەیە کە: خەڵکی کوێیت؟ بۆ زۆرێک لەوانە بڵێن کە هاووڵاتیی سویدین یان بەریتانیایین، بەس نییە وەک وەڵامێک بۆ پرسیاری خەڵک سەبارەت بە پێوەندارێتییان. جگە لەوەش زۆرێک لەو کوردانە دەیانەوێت بڵێن خەڵکی کوردستانن. ئەوان دەیانەوێت ناسنامەیەکی کوردستانی وەربگرن. هەندێک لە هاووڵاتییە باندەستەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا کێبڕکێ لەسەر بوونی کوردستان دەکەن و بە کۆچبەرە کوردەکان دەڵێن ئەگەر بە ڕاستی کوردستان بوونی هەیە لەسەر نەخشە نیشانی بدەن.

کاڵهۆن: بەڵێ، بە ڕاستی خەڵکی کوێیت؟ بە ڕاستی دایک و باوکت خەڵکی کوێن؟ ئارەزوو و خواستی نەتەوە بەو مانایە لە هەر یەکێک لەو وڵاتانەدا کە ژمارەیەکی زۆر کوردیان تێدایە، تەواو مەنتقییە. کورد کۆنترۆڵی سیاسیی بەسەر وڵاتەکەیدا نییە و بە تەواوی بەشداری و یەکگرتووییی نییە و شانسی ئابووریی یەکسانی لەو دەوڵەتانەدا نییە. ئێستا لە عێراق هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو مافانە دەدەن. کوردستان وەک کولێرەیەکی گەنمەشامی[24] وایە کە ئێران بەشێک لەو کولێرە دەبات، عێراق و سووریا و تورکیا هەریەکەو بەشێکی دەبەن. کەواتە لە هەر یەکێک لەو وڵاتانە کەسێکی تر یان ئایدۆلۆژیایەک باڵادەستە و زۆرێکیان ئایدۆلۆژیای باڵادەستی نەتەوە و بنیاتنانی نەتەوەیییان هەبووە. بۆ نموونە مستەفا کەماڵ ئەتاتورک تورکایەتیی مۆدێرنی دروست کرد و کورد وەکوو کێشە بۆ ئەو پڕۆژەیە سەیر دەکرا. کەم تا زۆر هەمان شت لەگەڵ بەعسییەکان لە عێراق و سووریادا ڕووی دا کە ڕژێمی ناسیۆنالیستی مۆدێرنیان ساز کرد. ئەگەر هەڵاواردنێک بەرامبەر کورد نەبووایە، ئەگەر بە ڕاستی بیرۆکەی نەتەوەیی، یەکسانیی هەمووانی لە خۆ بگرتبا، ئەوا هاندەرێکی کەمتر بۆ تەرکیزکردن لەسەر ناسنامەی کورد لە ئارادا دەبوو و ڕەنگە هەر وەکوو پرسێک بووایە و دەتوانیت بڵێیت کە پرسێکی تەواو کولتووری دەبوو. بەڵام ئێستا هەمیشە و لە هەموو حاڵەتێکدا هەم کولتووری و هەم ماددییە چونکە وەرگرتنی زانکۆکان، چاپکردنی کتێب بە زمانی خۆت، دەرفەتی ئابووری و چۆنیەتیی مامەڵەی خەڵک لەگەڵ تۆ، لێکەوتەی ماددیی هەیە. ئەمانە بارودۆخی ماددین کە هۆبسباوم بە هەڵە ڕاڤەی دەکات و بە چەمکی چینایەتی بە باشی دەرکی پێ ناکرێت. ئەوانە بە ڕاستی گرنگن. ئەندێشەی ناسیۆنالیستی، ئەو بیرۆکەیە کە ئێمەی (کورد) پێویستمان بەوەیە کوردستانێکی سەربەخۆمان هەبێت، بە هەلومەرجی ماتریاڵی نایەکسانیی ڕاستەقینەی ژیان بەهێزتر دەبێت و ئەمە هەڵەیەکی فیکری نییە. ئەمە کێشەیە چونکە بنیاتنانی کوردستان سەختە. سەختە نەک هەر بەرامبەر هەر یەکێک لەم دەوڵەتانە کە کورد تێیدا ژێردەستە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کە کوردەکانی ئەم دەوڵەتانە بە تەواوی لەگەڵ یەکتردا ناگونجێن. پێکهێنانی کوردستان، هەم پڕۆژەی یەکخستنی کوردە، هەم پڕۆژەی جیاکردنەوەی کوردە لە ئەوانی دیکە. ئەمە تەقریبەن بۆ هەموو پڕۆژەیەکی نیشتمانی لە قۆناغە ئیجرایییەکانی بەراییدا ڕاستە. پڕۆژەیەکی نەتەوەیی دەبێت یەکیەتیی نەتەوەیی دروست بکات و هەروەها ئیدیعایەکی سەرکەوتوو بۆ سەربەخۆیی لە ئەوانی دیکەی هەبێت. ئەم پڕۆژەیە دەتوانرێت بە شێوازی پێشکەوتنخوازانە بە هەندێک ئایدۆلۆژیا یان بە شێوازی زۆر پاشکەوتووانە ئەنجام بدرێت. زۆرێک لە بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکان لە باسی جێندەردا زۆر خراپن. ئەوان پەیوەندییە جێندەرییە پیاوسالاره زۆر نایەکسانەکان قەبووڵ دەکەن و تەنانەت دەیانخەنە ناو بیرۆکەی نەتەوەییی خۆیانەوە و دەڵێن: ‌”ئەمە نەریتی ئێمەیە و دەبێت نەریتی خۆمان بپارێزین”. بەڵام هەندێک بزووتنەوەی نەتەوەیی جیاوازن و دەڵێن بیرۆکەی نەتەوەییی مۆدێرن ئەوەیە کە ژنانیش بەشێکن لە میللەت. ژنانیش دەبێ مافیان هەبێت. پەکەکە تا ڕادەیەک لەو بوارەدا سەرکەوتوو بووە. ئەمەیش بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەییی ئێریتریاش دەگونجێت. ئەم گرووپە ناسیۆنالیستییانە زۆر جار زیاتر سۆسیالیستین و سەبارەت بە مافەکانی ژنان ئەندێشەی گۆڕانخوازییان هەیە. زۆرێک لەناو پەکەکەدا ئەو بیرۆکەیەیان هەیە کە شۆڕش لە یەک کاتدا هەم کۆمەڵایەتییە و هەم نەتەوەیییە. پەکەکە بەمۆدێرنکردنی ژیانی کورد، پەیوەندییە جێندەرییەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردیی وەک بەشێک لە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییی خۆی چاو لێ کردووە.

ئەلیاسی: ڕات لەسەر بیرۆکەی ناسیۆنالیزمی سەردەست و ژێردەست[25] چییە؟

کاڵهۆن: پرسیارێکی گرینگت هێنا ئاراوە. ناسیۆنالیزمەکان لەم ڕووەوە جیاوازییان هەیە. واتە جیاوازی هەیە لە نێوان ناسیۆنالیزمی کوردی یان ناسیۆنالیزمی فەڵەستینی کە بە دوای دەوڵەتدا دەگەڕێن و ئەو ناسیۆنالیزمانەی بەرگری لە دەوڵەت دەکەن، وەک ئەوەی ئێمە پێشتر دەوڵەتمان هەیە و پێویستە لە بەرامبەر کەسانی دەرەکیدا بەرگریی لێ بکەین. لە هەموو حاڵەتێکدا ناسیۆنالیزمی سەردەست و ژێردەست هەیە. تەنانەت لە فەرەنسا کە پێمان وایە حاڵەتی توندڕەوی فۆڕماسیۆنی نەتەوەیییە، خەڵکی شاری بێرن بوون (شوێنی لەدایکبوونی پیێر بۆردیۆ)، بە بەراورد لەگەڵ خەڵکی پاریس بوون و سەر بە نوخبەی ئەوێ بوون، وەشانێکی ناسیۆنالیزمی ژێردەستەیە. لە هەموو شوێنێک ناسیۆنالیزمی سەردەست و ژێردەست هەیە. ناسیۆنالیزم بەپێی شوێنەکان و هەلومەرجەکان فۆڕمی جیاواز بە خۆوە دەگرێت. ئەمە دەتوانێت تەواوی نەتەوە بێت لە پەیوەند لەگەڵ حاکمییەتێکی ئیستعماریدا یان لە ناوخۆی نەتەوەدا لە پەیوەند لەگەڵ ناسنامەی نەتەوەییدا. کەواتە لە زۆربەی وڵاتاندا وەشانێکی باڵادەستیی ناسنامەی نەتەوەیی هەیە و ئەمەش یەکێکە لەو شتانەی کە هەمیشە لە کاتی باسکردن لە ناسیۆنالیزم دەرکی پێ ناکرێت. ئەو بیرۆکەیەی کە تەنیا واقیعێکی یەکگرتووی کولتووری و نەتەوەیی هەیە و هەمیشە گومڕاکەرە چونکە بەردەوام پڕۆژەیەکی کەم و زۆر گشتگیر و لەخۆگرە و جۆرەکانی نایەکسانی و فەرقوفرووقی ناوچەییی لەگەڵدایە. زۆر کەس بە توندی ناسیۆنالیستن بەڵام دەتوانن بڵێن ئەم ناوچەیە لەو ناوچەیە باشترە. ئەندێشەی نەتەوەیی دەبێت بە شێوەیەک نایەکسانییەکان بسڕێتەوە بەڵام هەمیشە ئەو کارە ناکات.

ئەلیاسی: ئیتاڵیا نموونەیەکی باشە.

کاڵهۆن: بەڵێ ئیتاڵیا نموونەیەکی زۆر باشە. چینیش نموونەیەکی دیکەیە. بیرۆکەیەک هەیە کە چاینای ناوەوە بە جۆرێک زیاتر چاینایییە. لە لایەکەوە بیرۆکەیەک هەیە کە ئەگەر لە چیندا بیت ئەوا چایناییت [بێ تەماشاکردنی ناوەند و قەراغ]، لە لایەکی ترەوە ئەگەر خەڵکی ئەم ناوچەیە ناوەزێڵە (ناوەوەی چین) بیت، ئەوا زیاتر چایناییت. ئەگەر خەڵکی ناسنامەی نەتەوەییی “هان” بیت، زیاتر چایناییت. ناسنامەی هان وەک پێناسەکردنی ناسنامەی چاینایی و چایناییبوون سەیر دەکرێت. بەڵام ژمارەیەک کەس هەن کە لە گرووپەکانی ترن لە چین و بە زمانی جیاواز قسە دەکەن. زمانی نڤیساری چاینایی لە هەموو شوێنێک یەکشێوەیە بەڵام زمانی قسەکردنی جیاواز لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چین هەیە کە زۆر جار لە یەکتر تێناگەن. لە چین کاتێک دەچیتە کۆنفرانسی ئەکادیمی زۆر جار چینییەکان دەبێت تێبینی یەکتر بگوازنەوە بۆ ئەوەی بۆ یەکتر ڕوونی بکەنەوە کە چی دەڵێن. بۆ نموونە یەکێکیان بە زمانی کانتۆنی قسە دەکات و ئەویتریان بە زمانی ماندارین قسە دەکات. بە تەواوی هەمان نووسینە بەڵام زمانی قسەکردن جیاوازە، ژمارەی تۆنەکانی جیاوازە. هەمان وشە دەتوانێت بە زمانێک بە مانای دایک و بە زمانەکەی تریش بە مانای ئەسپ بێت. مەسەلەکە ئەوەیە کە هۆشیارییەکی نەتەوەییی بەهێز لە چین هەیە و ئیدیعای چایناییبوون دەکات بەڵام لە ناوخۆدا جیاوازیی هەیە. هەندێک لە خەڵکی چین زۆر جار بە شێوەیەکی بەهێز ئەو ئیدیعایە دەکەن. کەوایە دابەشبوون بە ژێردەستە و باندەست هەر وەک چۆن لە نێوان ناسیۆنالیزمەکان و سوڵتە دەرەکییەکاندا هەیە، لە نێوان یەک نەتەوەشدا هەیە.

ئەزموونی جوولەکەکان یەکێکە لە مێژووی دوورودرێژی ئاسمیلەکردن و گواستنەوە و بێدەوڵەتی و خەساری لاوازی و هێرش. تایبەتمەندییەکی جیاوازی بێدەوڵەتیی هاوچەرخ، ئیدیعای سەرزەوین و خاکە.

ئەلیاسی: چەمکاندنی بێدەوڵەتی لە سەدەی بیستەم و بیستویەکەمدا تا چ ڕادەیەک گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە؟ (بە دەسپێک لە هانا ئارێنتەوە).

کاڵهۆن: زۆر. ئارێنت شتە سەرەکییەکانی خۆی سەبارەت بە بێدەوڵەتی لە دەوروبەری ساڵانی جەنگی جیهانیی دووەم و لە پەیوەندیی لەگەڵ ئاوارەبوونی گەورەی پەنابەراندا وتووە. بیرۆکەی ئەو لە بێدەوڵەتی، زیاتر لەژێر باندۆری ئەزموونی جوولەکە و هەروەها ئەوانی دیکە فۆڕمڕێژ بووە. ئەزموونی جوولەکەکان یەکێکە لە مێژووی دوورودرێژی ئاسمیلەکردن و گواستنەوە و بێدەوڵەتی و خەساری لاوازی و هێرش. تایبەتمەندییەکی جیاوازی بێدەوڵەتیی هاوچەرخ، ئیدیعای سەرزەوین و خاکە. ئارێنت بە تایبەتی زایۆنیست نەبوو و پشتیوانیی ئیسڕائیلی نەدەکرد. بۆ فەڵەستینییەکان، بۆ کورد و گەلانی دیکەی بێدەوڵەت، بیرۆکەیەکی ڕوون هەیە کە دەوڵەتەکانیان دەبێ لە کوێ بن. کێشەکە لەوەدایە کە ئەم سەرزەوینانە وەک دەوڵەتی خۆیان بە فەرمی نەناسێندراون. کورد سەرزەوینی خۆی دەناسێت بەڵام خەڵکی تر بە فەرمی نایناسن یان ناهێڵن سەرزەوینی خۆیان هەبێت. لە ساڵانی پەنجاکانەوە تا ئێستا، جیهان زۆر زیاتر بە کۆمەڵێک پەیماننامەی نێودەوڵەتی و دانپێدانانی مافەکانی مرۆڤ، پرۆتۆکۆڵ و دەزگاکانی مامەڵەکردن، لەگەڵ بێدەوڵەتیدا هەڵسوکەوتی کردووە. ئێمە وەڵامێکی ڕێکخراوترمان هەیە بۆی. لەماوەی ٣٠ یان ٤٠ ساڵی ڕابردوودا جیهانێکی سەرمایەداریی دارایی و خێراتربوونی جیهانیبوون هاتە ئاراوە و لەو جیهانەدا گەڕانەوە بۆ کۆچکردن لەگەڵ قۆناغی دوای جەنگ کە ئاستی کۆچکردن زۆر بەرز بووە، بەراورد دەکرێت. هەندێک گرووپی بێدەوڵەت توانییان ئەندامێتیی دەوڵەت بە دەست بهێنن و هەندێکیش نەیانتوانی. کەواتە هەلومەرجێکی گشتی بۆ بێدەوڵەتی نەبووە و هەموو دەوڵەتەکان هەوڵیان دەدا کەم تا زۆر ئیدیعای ناسیۆنالیزمی مافی لەدایکبوون (هاووڵاتینامە) بکەن. بەدەستهێنانی هاووڵاتینامەی فەرمی زیادی کردووە؛ هەرچەندە ئێستا ئەوروپا هەوڵی داخستنی سنوورەکانی دەدات. گۆڕانکاریی گەورە لە سەردەمی هانا ئارێنتەوە ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە زۆر زیاتر ئەگەری ئەوە هەیە کە هاووڵاتینامەی فەرمی بە دەست بهێنرێت، بۆیە سوید نموونەیەکی کلاسیکە لەم ڕووەوە. ئایا بە وەرگرتنی هاووڵاتینامەی فەرمیی سویدی دەبیتە سویدی؟ مانای دوولایەنەی هەیە. بەڵێ دەتوانیت بچیتە قوتابخانەی سویدی و بە سویدی قسە بکەیت و پاسپۆرتی سویدیت هەبێت، بەڵام وەک سویدییەکی ڕاستەقینە سەیر ناکرێیت چونکە سویدیی ڕاستەقینە بە واتای ئیتنۆ-ناسیۆنالیست دێت. زۆرێک لە خەڵکی بێدەوڵەتی هاوچەرخ لە ڕووی ناسنامەیەکی نەتەوەیییەوە بێدەوڵەتن بەڵام لە ڕاستیدا خاوەنی دۆخی دەوڵەتین. زۆرینەی فەڵەستینییەکان توانای وەرگرتنی پاسپۆرتیان لە ئەمریکا یان ئەوروپا هەیە، بەڵام هەندێکیان لە فۆڕمی ئەوپەڕی بێدەوڵەتیدان و لە کەمپی پەنابەراندا دەژین و بەڵگەنامەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان[26] هەیە. بۆیە پێم وایە ئەو بێدەوڵەتییە بەو مانایە ئاڵۆزتر بووە. خەڵکی بێدەوڵەت دەتوانن لە دەوڵەتێکدا هاووڵاتی بن بەڵام ئەو هاووڵاتینامەیەیان لێ بسەنرێتەوە. ئەمە هەر ئەو شتەیە کە هانا ئارێنت لە کارەکانیدا دەیڵێت. جوولەکەکان لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیادا ئاسمیلە کران و کاتێک نازییەکان هاتن، بە جوولەکەکان گوترا کە ئیتر ئەڵمانی نین و هاووڵاتینامەی ئەڵمانییان لێ سەندەوە. ئارێنت دەڵێت کە ئەمە دەتوانێت دووبارە ببێتەوە. پێم وایە کە هەمیشە نائەمنییەت هەیە بەڵام تەنها ئەوە نییە. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم دوو هەستی بێدەوڵەتی هەیە، ئەویش حاڵەتی توندی فەڵەستینییەکانی دانیشتووی لوبنانە کە بەڵگەنامەی سەفەریان نییە، هەروەها حاڵەتی خەڵکی دیاسپۆرایش هەیە کە ڕەنگە لە هەر وڵاتێکدا بووبێتن هەستیان بە نائەمنییەتی هەمیشەیی کردبێت تەنانەت ئەگەر هاووڵاتینامە و مافی خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی و پەروەردە و ئەوانی تریشیان پێ درابێت. هەستی بێدەوڵەتی لە بەین ناچێت و ڕەنگە چەندین نەوە بخایەنێت تا کاڵ ببێتەوە. دیاردەی ڕۆماکان لەبارەی بێدەوڵەتییەوەیە بەڵام هەروەها ڕوانگەیەکی بێڕێزیکردن بە ڕۆماکان هەیە کە ڕۆما گەلێکی خراپە.

ئەلیاسی: بەشێک لەو کوردانەی وتووێژم لەگەڵ کردوون، ڕۆماکان وەک میتافۆرێک بۆ بێدەوڵەتی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی گوایە ناسنامەیەکی سەرزەوینیی جێگیریان نییە، دۆخێک کە دەیانەوێت لێی هەڵبێن و نایانەوێت پەیوەندییان پێوەی هەبێت. ئایا بە ڕاستی دەکرێت ناسنامەیەکی ناشوێنی[27] هەبێت؟

کاڵهۆن: جوولەکەکان نموونەیەکی باشن. زایۆنیزم ناسنامەی شوێنیی بۆ جوولەکەکان لە ئیسرائیل دروست کرد. لە بنەڕەتدا زایۆنیزم ویستوویەتی بڵێت “ئێمەی جوولەکە پێویستمان بە شوێنێک و سەرزەوینێکە بۆ ئەوەی ناسنامەی جوولەکەبوونەکەمان سەقامگیر بێت”. کەواتە سەرزەوین و خاک هەموو جۆرە کێشە و گرفتێکی لەگەڵ هەیە، وەک شەڕ، بەڵام لە ڕادەبەدەر بەهێزە. لە هەمان کاتدا ناسنامەی نەتەوەییی تا ڕادەیەک بەهێز هەن کە هەمان جۆری سەرزەوینی جێگیریان نییە. پرسی ماڵدیڤ، گەلێک کە دوورگەکەیان بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە ژێرئاو کەوتووە و ئەگەر شوێنێک هەبێت کە خەڵکی لێ بێت و لە ناکاو نەمێنێت، بۆ ناسنامەی نەتەوەییی خۆیان چی دەگەیەنێت؟ لەوانەیە لە ئوسترالیا یان هەندێک شوێنی تر کۆتایییان پێ بێت و هۆشیارییەکی نەتەوەیی بهێڵنەوە. کەواتە پەیوەندیی نێوان ئەو کەسانەی کە لە شوێنێکی تردا نەتەوەیین و لەگەڵ ئەوەی بە ئیستیلا‌‌ح لە وڵاتی خۆیاندا نەتەوەیین، شتێکی گەورەیە. بە باوەڕی من ئەمە بۆ کوردستان ڕاستە. هەرچەندە کوردێکی زیاتر لە هەندێک وەشانی کوردستانی هێزەکیدا بە شێوەیەکی ڕێژەیی هەیە، بەڵام ژمارەی کەیسی فەڵەستینییەکان، ئەو ڕێژەیەی کە لە شوێنێکی دیکەدایە زۆر زیاترە. کاتێک ناسنامەی نەتەوەیی لە لایەن کەسانێکەوە زیندوو دەهێڵرێتەوە کە لە شوێنێکدا ناژین کە پەیوەندییان بە نەتەوەوە هەبێت، ئەوە بە ڕاستی ئەو ناسنامە دەگۆڕدرێت.

ئەلیاسی: فەڵەستینی هەیە پێی وایە ئەو فەڵەستینیانەی وڵاتیان بە جێ هێشتووە “خیانەت”یان لە ماڵی نەتەوەییی فەڵەستین کردووە و ڕێگەیان بۆ داگیرکاری و نیشتەجێبوونی ئیسرائیل خۆش کردووە.

کاڵهۆن: تەنانەت خەڵکی ئیرلەندییش کە ڕوویان لە ئەمریکا کردووە. بۆچی خەڵکی ئیرلەندی ئەمریکی پارەیان بۆ سوپای کۆماریخوازانی ئێرلەندا دەنارد؟ بەڵێ، چونکە هەستیان بە تاوانباریی دیاسپۆرا دەکرد.

ئەلیاسی: تێگەی دیاسپۆرای بێدەوڵەت چۆن دەبینیت؟

کاڵهۆن: پێم وایە کە تێگەکە مانای هەیە و زۆر گرنگە کە مرۆڤەکان چۆن پەیوەندییان بە دەوڵەتە ئەگەرییەکانەوە هەیە.

خەڵکی دیاسپۆرا سەبارەت بە کولتووری نەتەوەیی لەچاو ئەو کەسانەی کە لە زێدی خۆیان دەژین، خۆپارێز و موحافزکارترن

ئەلیاسی: ڕات چییە لەسەر فۆرماسیۆنی ناسنامەی دیاسپۆرا؟

کاڵهۆن: خەڵکی دیاسپۆرا سەبارەت بە کولتووری نەتەوەیی لەچاو ئەو کەسانەی کە لە زێدی خۆیان دەژین، خۆپارێز و موحافزکارترن. ئەمەش بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە ئەوان بیریان دێتەوە کاتێک لە زێدی خۆیان بوون شتەکان چۆن بوون. کەواتە ئەوەی کە خۆیان لەگەڵیدا دەناسێنن، کولتوورێکی نەتەوەیییە کە لەسەر بنەمای یادەوەرییەکی ئایدیالیزەکراو دامەزراوە. بۆ ئەو کەسانەی کە لە شوێنێکی دیکەی دەرەوەی نیشتیمانی سەرەکیی خۆیان دەژین، ژیانی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگەی دەوروبەریدا بەراوەرد دەکەن و بیر لە بەرگریکردن لە ناسنامەکانیان و کولتووری نەتەوەیی دەکەنەوە. بە هۆی ئەو ڕۆڵەی کە لە ژیانیاندا دەیگێڕێت ئاسانترە بۆیان کە کولتووری نەتەوەیی مۆمیا[28] بکەن و لە ڕووی کولتوورییەوە دیدێکی خۆپارێزانەتریان هەبێت بۆی. تۆ کوردایەتی لە بەستێنی خۆکەسیی[29] ژیانتدا ڕێک دەخەیت، بۆیە لە کۆتاییی حەفتە یان ئێواراندا لەگەڵتە و لە ڕۆژی کاردا کەمتر جەختی لەسەر دەکرێتەوە. ئەمە پەیوەست دەبێت بەو چالاکییە کولتوورییانەوە کە دەتوانیت بە جۆرێک لە جۆرەکان کوردایەتی بکەیتە کردەیی. لە لایەکی ترەوە کەسێک لە ئەنادۆڵ دەژی، ئەوان هەموو کاتێک کوردن لە هەموو ئەو کۆدەقە جیاوازانەدا. ئەمە هەمان جۆری قەڵیشت لە نێوان بەشی کوردی و ناکوردیی ژیان لە نیشتمانە سەرەکییەکەدا نییە. ئەو خۆپارێزییە بە ئەم قەڵیشتەی دیاسپۆرا گڕوتینی پێ دەدرێت.

ئەلیاسی: ڕات چییە لەسەر چەمکی هاووڵاتیی بێدەوڵەت؟

کاڵهۆن: هاووڵاتیبوون چەمکێکی دەوڵەت-تەوەرە. من وەک میتافۆرێک ڕاڤەی دەکەم نەک تەنها وەک بابەتێکی تەوسیفی.

ئەلیاسی: چۆن شرۆڤەی ئەوە بکەین کە کورد هەیە هاووڵاتینامەی سویدی/ بەریتانی وەردەگرێت هەرچەندە بە جۆری ژێردەستە بەڵام هێشتا ئیدیعای بێدەوڵەتی دەکات؟

کاڵهۆن: پێم وایە ئەمە پەیوەندیی بە هۆشیاریی دووفاقەوە[30] هەیە کە ئێمە دەوڵەتمان نییە. ئەو “ئێمە”ی کە من وەک کوردێک خۆی پێ دەناسێنم، دەوڵەتی نییە بەڵام من دەوڵەتم هەیە بە شێوەیەک کە دەتوانم پاسپۆرتی بەریتانی یان سویدی خۆم بە کار بهێنم. دەتوانم دەنگ بدەم و کار بکەم. بەڵام لە کۆتاییدا، چ شتێک وەک “ئێمە”یەکی موعتەبەر ئەژمار دەکرێت. کەواتە لە سوید ئایا تۆ “ئێمە” بە کار دەهێنیت بۆ ئەوەی خۆت و سویدییەکان بگرێتەوە و ئەمە چ کاتێک؟ هەروەها ئێوە ئاگاداری زۆر کۆدەقن لە سوید کە تۆ بەشێک نیت لە “ئێمە”. ئەم “ئێمە” و “ئەوان”ـە هەستی بێدەوڵەتی بەهێزتر دەکات.

ئەلیاسی: ئایا پێت وایە ئەو “بەردەنگی زەروورە[31]” کە زانایانی وەک ڕیچارد کیلی، فرانک بێچۆفەر و دەیڤید مەکرۆن (2005) لە وتارەکەیاندا بە سەرناوی “لەدایکبوون، خوێن و پێوەندارێتی: ئیدیعای ناسنامە لە سکۆتلەندای دوای وەرگرتنی دەسەڵاتدا[32]“، بۆ پێناسەکردنی گرووپە سەردەستەکان باسی دەکەن، لەسەر پێکهاتنی ناسنامەی خەڵکی بێدەوڵەت باندۆر دادەنێت بۆ ئەوەی خۆیان بە بێدەوڵەت پێناسە بکەن؟

کاڵهۆن: بەڵێ، کاریگەریی زۆری لەسەری دەبێت. بە گشتی ناسنامەی باڵادەست کاریگەریی لەسەر پێکهاتنی ناسنامەیان هەیە. بەڵام گرینگایەتییەکەی بەستە بەوەی چەندە هەستێکی بەهێزی پێوەندارێتی بە نەتەوەی دیاسپۆراوە بپارێزیت نەک نەتەوەی میواندار، بەپێی ئەوەی کە نەتەوەی میواندار چەندە پێشوازیی لێ دەکات و چەندە دەرفەتت بۆ یەکگرتن بۆ دەڕەخسێنێت، جیاوازە. کەواتە تۆ کۆمەڵێک نموونەت هەیە، سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە هەندێک کاتدا کراوەن بەو مانایەی کە بەدەستهێنانی هاووڵاتینامەی فەرمی تا ڕادەیەک ئاسانە بەڵام داخراون بەو مانایەی کە سەختە ببیتە ئەندامی فەرهەنگی. ئەوەش بە پێچەوانەی ئەمریکایە، کە سەختی و ئاسانی گرتنی هاووڵاتیی فەرمی لە هەڵکشان و داکشاندایە. بەڵام ئاسانترە ببیتە ئەندامێکی فەرهەنگی چونکە لە خۆتێگەیشتنی[33] فەرهەنگی لە ئەمریکادا لەسەر بنەمای مۆزایکێک لە فەرهەنگە جیاوازەکان دامەزراوە. ئەگەر سپیپێست بیت ئاسانترە لەوەی کە سپی نەبیت. پێم وایە تا نەتەوەی میواندار زیاتر یەکگرتن و پێوەندارێتیی تەواو و قەبووڵکردن سەختتر بکات، خەڵک زێدەتر هەست بە ناسنامەی سەرەکیی خۆیان لە وڵاتانی دوورەدەستیان دەکەن.

ئەلیاسی: ئیلینۆر کۆفمان لە وتارێکدا سەبارەت بە “کەسایەتییە جیهانوەتەنەکان: هاووڵاتیانی ئیمتیازدار و دەرەکییە نەتەوەیییەکان[34]” (٢٠٠٥) باس لە جوولەکەکان دەکات لە ئەوروپا کە لە ڕووی مێژوویییەوە وەک دەرەکییەکی ناوەوە[35] بیریان لێ کراوەتەوە، ئەمەش تا ئاستێک لە مشتومڕە هاوچەرخەکانی دژەموسڵمانان لە ئەوروپا دەچێت. بەڵام لە ڕووی مێژوویییەوە جوولەکەکان وەک کەسێکی تەواو ئاسمیلەکراو سەیر دەکران و بەم شێوەیە وەک مەترسییەک دەنوێندرانەوە. ئەمڕۆ موسڵمانان بە تەریک و جیاکەوتە دەبیندرێن کە لە کۆمەڵگەیەکی هاوتەریب لە ئەوروپادا دەژین.

کاڵهۆن: ئەمە بە باوەری من ڕاستە. بابەتێکی سەرنجڕاکێشە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بەوەی کەسانی بیانی و نامۆ، چ کاتێک ڕاکێشەرن و چ کاتێک خراپن. لە ئەڵمانیا، سەد ساڵ لەمەوبەر، جۆرێک لە کولتووری ڕۆشنبیری هەبوو کە بە شێوەی ڕۆژهەڵاتناسییەکی تەلتیفکراو زۆر خەریکی ئیسلام بوو، بەهیخۆکردنێکی کولتووری[36] لە ئارادا بوو و تا ئاستێکیش لەبەر ئەوەی هیچ موسڵمانێکی ڕاستەقینە لەوێ نەبوو. ئەو موسڵمانانەی لەوێ بوون جۆرێک لە ڕاکێش و سەیروسەمەرە بوون، لە کاتێکدا جوولەکەکان وەک کێشەیەک سەبارەت بە ئەڵمانییەکان سەیر دەکران. ئەمە دەگۆڕێت. ئێستا، هۆشیاریی ئەڵمانی دەڵێ موسڵمانان کێشەن و لێرە زۆرن و ئەوەی لێرە دەیکەن گۆڕینی ناسنامەی ئەڵمانیایە. کولتووری موسڵمانەکان ئیتر سەرنجڕاکێش نین. لە لایەکی ترەوە دوای هۆلۆکۆست جۆرێک لە سەرسامیی سەرنجڕاکێش بۆ جوولەکەکان هەیە، کاتێک جوولەکەکان لە ئەڵمانیا خۆیان نیشان دەدەن، خەریکە دەیسەلمێنن کە ئەڵمانیا چیتر ئەڵمانیای خراپ نییە و وەک شتێکی زۆر ئەرێنی ئەزموون دەکرێت. بڕوانن! جوولەکەکان لێرەن و ئێمەش وەک باپیرە و داپیرە ئەڵمانییەکانمان خراپ نین! کەواتە پێچەوانەبوونەوەی هەڵوێست بۆ موسڵمانان و جوولەکەکان ڕووی داوە.

ئەلیاسی: دەتوانی باسێک دەربارەی دیاسپۆرای بێدەوڵەت (بۆ نموونە کورد و تامیل) و دیاسپۆرای دەوڵەتدار (بۆ نموونە تورک) بکەیت؟

کاڵهۆن: مەسەلەی دەسەڵات و هۆشیاری، دووفاقەیییە. کاتێک بێدەوڵەتیت، هەمیشە دەبێت بۆ هەموو کاروبار و کەلێن و قوژبنەکانی ژیانت دەوڵەتەکانی تر بە کار بهێنیت. لاوازی و خەسار بەرامبەر بە جۆرێک لە برینداری و لاوازیی بەردەوامیی هەلومەرج یان سووکایەتیپێکردن بە هۆی ئەوەی لە لایەنێکی بێدەوڵەتەوە هاتوویت. نموونەی ئێوەی کورد کە دەیەوێت بڵێ خەڵکی کوردستانم بەڵام ناتوانێ لەسەر نەخشە، کوردستان پیشانی خەڵکی بدات. ئەمە لاوازی و خەساری ئەو وەزعییەتەیە. ئەگەر لە وڵاتێکی هەژاریشەوە هاتبیت، وڵاتێکت هەیە و شانازییەکت هەیە و لەگەڵ هەموو کەسێکی دیکە کە وڵاتێکی هەیە، یەکسانیت. بەڵام ئەگەر لە دۆخێکی بێدەوڵەتییەوە هاتبیت، ئەوا تۆ بە جۆرێک لە جۆرەکان لەم بێبەشی و تەنگەژەیەدای و بەردەوام ئامادەیت بۆ ئەوەی سوکایەتیت پێ بکرێت و بخرێیتە خوارەوە بە هۆی ئەو سەختییەی کە دەبێ وەڵامی ئەو پرسیارە بدەیتەوە کە خەڵکی کوێیت؟ چی بکەین لەم بارەیەوە؟ زۆربەی تیۆریستەکانی جیهانوەتەنی وتوویانە کە دەبێ هەموومان بێدەوڵەت بین. بەڵام بێدەوڵەتی زۆر ترسناک دەردەکەوێت بۆیە بە ڕاستی پێویستە ئیمکانەکانی ئەندامێتیی کاریگەرانەی دەوڵەت دروست بکەین و کراوە بین بۆ دووبارە کێشانەوەی سنوورەکان. پێم وا نییە ئەو چارەسەرە کە هەموو کەسێک بێدەوڵەت بێت، زۆر واقیعی بێت. دەبێت دانە دانە لەگەڵ نموونەی بێدەوڵەتەکان هەڵسوکەوت بکەیت و بزانیت ئەگەرەکان چین؟ بەڵام ئەمە ئاسان نییە. پێشبینیی من بۆ کورد ئەوە نییە کە کوردستانێک هەبێت بەڵکوو ڕەنگە دوو سێ کوردستان هەبێت نەک کوردستانێکی یەکگرتوو. ئەمەش بۆ ناسیۆنالیزمی کورد بە شێوەیەکی مەترسیدار تێکدەر دەبێت. ئاسان نابێت تەنها بڵێین هەموومان یەکین و هەموومان کوردین. وەک عەرەبی لێ دێت. خەڵک دەیانەوێت عەرەب بن بەڵام هەر میسری و تونسی و ئوردنین.

ئەلیاسی: بۆچی پێت وایە ناسیۆنالیزمی گرووپە سەردەستەکان، داگر و گشتگیر سەیر دەکرێن لەکاتێکدا ناسیۆنالیزمی گرووپە ژێردەستەکان وەک جوداخواز سەیر دەکرێن کاتێک مرۆڤە بێدەوڵەتەکان باس لە چارەی خۆنووسینی نەتەوەیی دەکەن؟

کاڵهۆن: کاتێک دەوڵەتێکت دەوێت یان دەتەوێت دەوڵەتێک بگۆڕیت، ئەمە تێکدەرانەیە. ئەگەر سەر بە لایەنی سەردەستی دەوڵەت بیت، دەتەوێت بەردەوام کۆنترۆڵی سیاسی بمێنێتەوە. لەبەر ئەوە نییە کە یەکێکیان ناسیۆنالیستە لەکاتێکدا ئەوی دیکەیان نییە. مەعموولە کە زۆرێک لە ئەمریکییەکان دەڵێن ئەمریکا ناسیۆنالیست نییە بەڵکوو فرەکولتوورییە، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر ناسیۆنالیستە بەو پێیەی کولتوورێکی نەتەوەییی زۆر باڵادەستی هەیە و دەسەڵاتی دانانی یاساکەی هەیە. گرووپە باڵادەستەکان ناسیۆنالیستن بەڵام دان بەوەدا نانێن. ئەوە یەکێکە لە ئیمتیازەکانی باڵادەستبوون کە توانای ئەوەت هەیە ئەوەی دەیکەیت وەک بابەتێکی سروشتی ببینیت نەک وەک باڵادەستبوون. بەڵام ئەگەر ژێردەستە بیت، ئەوا ئەو ئیمتیازەت نییە. تۆ بەردەوام دەزانیت ئەوەی دەیکەیت لەم پەیوەندییەدایە.

[1] . دەقی ئینگلیزی ئەم وتارە لە ساڵی 2014 لە گۆڤاری ‘خوێندنەوە کوردییەکان Kurdish studies’، بەرگی 2، لاپەڕەی 61-74 بڵاوە کراوەتەوە.

[2] . post-national.

[3] . context.

[4] . social solidarity and loyalty

[5] . Nations Matter

[6] . national solidarity

[7] . loyalty

[8] . Labour پارتی کرێکاران کە بنکەکەی لە بەریتانیادایە.

[9] . horizontal comradeship

[10] . xenophobic attacks

[11] . transnational

[12] . popular sovereignty

[13] . Imagined

[14] . real

[15] . pre-existing fact

[16] . reading therapy

[17] . post-nationalism

[18] . version

[19] . belonging

[20] . intolerant

[21] beyond identity

[22] . Culture & Truth: The Remaking of Social Analysis

[23] . asymmetry

[24] . کالهۆن لە دەقەکەدا وشەی pieدەکار دەکات، pie جۆرە شیرینی یا dishێکە (جا دەتوانێ میوە یا گۆشت یا کەیک بێت) تایبەت بەو فەرهەنگە . ئەمن بەپێی فەرهەنگی کوردی، لە وشەی کولێرەی گەنمەشامی کەڵکم وەرگرتووە کە لە حەسەنی قزڵجی قەرزم کردووە.

[25] . dominating and dominated na-tionalism

[26] . UNHCR

[27] . non-place identity

[28] . fossilise

[29] . private realm

[30] . double consciousness

[31] . crucial audience

[32] . Birth, blood and belonging: Identity claims in post-devolution Scotland

[33] . self-understanding

[34] . Figures of the cosmopolitan: Privileged nationals and national outsiders

[35] . exotic outsiders

[36] . cultural appropriation

The post ناسیۆنالیزم، جیهانوەتەنخوازی و بێدەوڵەتی appeared first on ژنەفتن.

کاتێک هەموو شتێک شکست دەهێنێت:
کاتێک هەموو شتێک شکست دەهێنێت[1]:

گواستنەوە و دابەشکردنی دانیشتووانی ئێتنیکی (نەتەوەیی)[2] لە سەدەی بیستەمدا

پوختە:

چەمکی جیاکردنەوەی جەستەییی دانیشتووانی پێکەوەناکۆک (دژبەیەک)[3] وەک گونجاوترین چارەسەر بۆ زۆرێک لە خراپترین ململانێ ئێتنیکییەکان بانگەشەی بۆ کراوە. بیرۆکەکە تا ئێستاش مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، چونکە گواستنەوەی دانیشتووان و ئەو دابەشبوونانەی کە زۆر جار لەگەڵیدا دەبن، دەوترێت ئازار و مردن زیاد دەکات و لێرەدا لەگەڵ دۆسیەی ئێرلەند، هیندستان، فەڵەستین و قوبڕس وەک بەڵگە خراونەتە ڕوو و کاریگەرییە کۆتایییەکانی گواستنەوەکان (کۆچ)[4] و دابەشبوونەکانی[5] دانیشتووان لەم چوار وڵاتەدا و کەمبوونەوە یان خودزیادبوونی خەساری گیانی هەڵدەسەنگێندرێت.

دەقی تەواو:

تا ئەم دوایییانە، کۆدەنگییەکی نزیک لە نێوان داڕێژەرانی سیاسەت و توێژەران هەبوو کە ئامانجی بەڕێوەبردنی ململانێ نەتەوەیییەکان دەبێت پشتگیریکردن و پاراستنی کۆمەڵگە یەکگرتوو و فرە نەتەوەیییەکان بێت. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەو بیرۆکەیەی کە جیاکردنەوەی دانیشتووانی دژبەیەک ڕەنگە باشترین چارەسەر بێت بۆ زۆرێک لە توندترین ململانێیە نەتەوەیییەکان، هاتە ئاراوە. ڕووداوەکانی بۆسنیا پشتیوانیی ئەم ڕەوتە دەکەن، هەروەها کە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە تا گرووپە پێکەوەناکۆکەکان زیاتر لە یەکتر جیا بوونەتەوە، پەیوەندییەکانیان ئاشتیانەتر بووە، لە حاڵێکدا پێشنیارەکان بۆ یەکسەر یەکخستنەوەیان کەمتر و کەمتر پشتیوانیی لێ ‌دەکرێت.(١) سەرەڕای ئەوەش، بەشێکی گەشەسەندوو لە لێکۆڵینەوەکان کە گرنگی بە ڕۆڵی ئاستەنگەکانی (دووڕیانەکانی) ئاسایشی نێوان گرووپەکان دەدات لە ململانێ نەتەوەیییەکاندا، دەڵێن کە شێوازەکانی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی تێکەڵاو دەتوانێت پەرە بە توندوتیژی بدات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە جیابوونەوەی گرووپە دژبەیەکەکان ڕەنگە ململانێکان کەم بکاتەوە.(٢)

بەڵام جیاکردنەوەی دانیشتووان زۆر مشتومڕی لەسەرە. تەنانەت کاتێک گواستنەوەی دانیشتووان بە شێوەیەکی پارێزراو ئەنجام دەدرێت، ئازارێکی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت، لەوانە لەدەستدانی ماڵوحاڵ و بژێویی ژیان و تێکدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتوورییەکانی بە دوادا بێت. بەم شێوەیە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت پاساویان بۆ بهێنرێتەوە کە ژیانی ئەو کەسانە کە لە ئەگەری توندوتیژیی نەتەوەیی دەکوژران، ڕزگار دەکرێن. ڕەخنەگران دەڵێن گواستنەوەی دانیشتووانی ئێتنیکی و ئەو دابەشبوونانەی کە زۆر جار لەگەڵیدا دەبن، بە گشتی ئازار و مردن کەم ناکەنەوە بەڵکوو لە ڕاستیدا زیادیان دەکەن.

گرنگترین بەڵگە ئەزموونییەکان کە دژی جیابوونەوەی دیمۆگرافی کۆ کراونەتەوە، لەسەر دەرئەنجامی چوار دابەشکردنی بەناوبانگی سەدەی بیستەم وەستاوە- ئێرلەند، هیندستان، فەڵەستین و قوبڕس، کە هەموویان لەگەڵ گواستنەوەی دانیشتووان بە قەبارەیەکی بەرفراوان لەگەڵ توندوتیژییەکی بەرچاودا بوون.(٣)

ئەو پرسیارەی لەم وتارەدا ئاماژەی پێ کراوە ئەوەیە: ئەگەر بیرسای (لۆژیکی) جیاکردنەوەی دیمۆگرافی دروست بێت، بۆچی دابەشبوون و گواستنەوەی دانیشتووان لەم چوار حاڵەتەدا ئەوەندە توندوتیژانە بوو؟ سێ ئەگەر هەیە: توندوتیژی لەم حاڵەتانەدا دەتوانێت بەڵگەیەک بێت بۆ ئەوەی ڕوانستەکە (تیۆرەکە) هەڵەیە؛ توندوتیژی دەتوانێت بە هۆی هۆکاری تایبەتەوە بێت کە ڕۆشنایی ناخاتە سەر لۆژیکی هۆکارانەی ڕوانستەکە؛ یان شێوازی توندوتیژی لەم حاڵەتانەدا دەتوانێت هەر بەو شێوەیە بێت کە ڕوانستەکە پێشبینی کردووە، ئەمەش بەو مانایە دەبێت کە توندوتیژی لەم کەیسانەدا (و کەیسەکانی داهاتوو) ڕەنگە کەم بکرێتەوە ئەگەر داڕێژەرانی سیاسەت کە ڕووبەڕووی ململانێی توندی نەتەوەیی دەبنەوە زیاتر ئامادە بن بژاردەی جیابوونەوەی دانیشتووانی ناکۆک لە بەرچاو بگرن.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، تۆماری ئەم چوار دۆسیە (حاڵەتە) تاوتوێ دەکەم و بۆم دەردەکەوێت کە ئیدیعای ڕەخنەگران ڕەوا یان پاساوهەڵگر نییە. لە هەر چوار حاڵەتەکەدا جیابوونەوەی گرووپە پیکەوەناکۆکەکان توندوتیژییەکانی دواتری کەم کردووەتەوە. بەردەوامبوون یان سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیی نێوان گرووپەکان لە ناوچە دیاریکراوەکاندا لە هەندێک حاڵەتدا بە هۆی دابەشبوون یا جیابوونەوە نییە، بەڵکوو لە ئەنجامی ناتەواویی جیابوونەوەی گرووپە دژبەیەکەکان لەو ناوچە تایبەتانەدا بووە.

ئەم وتارە بەسەر سێ بەشدا دابەش کراوە. یەکەمیان دۆخی مشتومڕەکە لەسەر دابڕانی دیمۆگرافی وەک چارەسەرێک بۆ شەڕە ئێتنیکییەکان هەڵدەسەنگێنێت و ئەو پرسیارە ئەزموونییانە دەستنیشان دەکات کە بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچێت، پێویستە وەڵام بدرێنەوە. بەشی دووەم لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا کاریگەرییە هەڵاوێژراوەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی دانیشتووان لە کەیسەکانی ئێرلەند، هیندستان، فەڵەستین و قوبڕسدا لە کەمکردنەوەی قوربانییەکان بووە یان زیادکردنیان. لە بەشی سێیەمدا باس لەوە دەکرێت کە ئایا دابەشکردن و گواستنەوەی دانیشتووان دەوڵەتی نادیموکراسی دروست دەکات یان نا.

دۆخی مشتومڕەکە (باسەکە)

ئەم بەشە لایەنەکانی مشتومڕی ئێستا و پێداویستییەکان بۆ پێشخستنی زانیارییەکانمان لەسەر کاریگەرییەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی (جیاکردنەوەی) دانیشتووان دەخاتە ڕوو.

کەیسی جیابوونەوە

هەر کاتێک پێکهاتە نەتەوەیییەکان نەتوانن پشت بە دەوڵەتێکی ناوەندی بەهێز و بێلایەن ببەستن بۆ ڕێگریکردن لە ململانێی ناوخۆیی، دەبێت هەموو گرووپەکان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بکەونە ئامادەکاری. بەڵام ئەو ڕێوشوێنە ماددی و دروشمییە (ڕێتۆریکانەی) کە گرووپەکان بۆ ئامادەکاری بۆ بەرگری بە کاری دەهێنن، هەڕەشەی هێرشبەرانە (شەڕانگێزانە) بۆ سەر گرووپەکانی دیکەش دروست دەکات و ئەمەش دووڕیانێکی ئەمنی دروست دەکات کە هیچ گرووپێک ناتوانێت ئاسایشی خۆی بەبێ ئەوەی هەڕەشە لە ئاسایشی ئەوانی دیکە بکات، دابین بکات. چڕیی ئەم دووڕیانە ئەمنییە بەشێکی لەسەر کارکردی دیمۆگرافیایە: تا شێوازی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی پیکەوەناکۆک زیاتر تێکەڵاو بێت، دەرفەتەکانی هێرشکردنە سەر هەر لایەنێک زیاترە و داڕشتنی ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ بەرگریکردن لە کۆمەڵگە قوڕستر دەبێت جگە لە پێشوەخت‌-چوونە-سەر-هێرشەکە (تەنها بە لێدانی پێشوەختە نەبێت) بۆ “سڕینەوەی”[6] ناوچە تێکەڵەکانی ئەندامانی گرووپی دوژمن و دروستکردنی ناوچەی متمانەپێکراو و لەبەرگری‌هاتوو لە ڕووی نەتەوەیییەوە.(٤)

هەروەها هەمان داینامیک ڕێگری لە کەمبوونەوەی شەڕە ئێتنیکییەکان دەکات تا ئەو کاتەی گرووپە ناکۆکەکان بە شێوەیەکی جەوهەری (لە بنەڕەتدا) جیا دەبنەوە (یان لایەنێک لایەنەکەی دیکە داگیر دەکات یان لەناویان دەبات). ئەو چارەسەرانەی کە ئامانجیان هەم بۆ گەڕاندنەوەی سیاسەتی مەدەنیی فرەنەتەوەیییە و هەم بۆ دوورکەوتنەوە لە گواستنەوەی دانیشتووانە، وەکوو بنیاتنانی دامەزراوە، هاوبەشکردنی دەسەڵات و بنیاتنانەوەی ناسنامە، ناتوانن لە کاتی شەڕی ناوخۆییی ئێتنیکی یان دوای شەڕی ناوخۆیی کارتێکەر بن، چونکە چارەسەری ئەو دووفاقییە ئەمنییە ناکەن کە دیمۆگرافیای تێکەڵاو درووستی کردووە.(٥). تا ئەو کاتەی هەردوو لایەن لەسەر ئەو باوەڕە بن کە باشترین ستراتیژیی ئەمنی بۆ هەریەکەیان سووکایەتیکردن و پاکتاوی نەتەوەیییە، هیچ کامیان ناتوانن ئاسایشی خۆیان بسپێرن بە هیوای خۆڕاگرتنی لایەنی بەرامبەر(٦). چەمک و واتای سیاسەت ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە پشتگیری لە جیابوونەوە بکات وەک چارەسەرێک بۆ لانیکەم هەندێک ململانێی کەمینەیی (خۆجێیی)[7]؛ ئەگەرنا، پرۆسەکانی شەڕ بە هەر شێوەیەک بێت دانیشتووانەکان جیا دەکاتەوە، بە تێچووی مرۆییی زۆر زیاتر.

فاکتەری هۆییی گرینگ جیاکردنەوەی خەڵکە بۆ ناوچەکانی بەرگری لێ کراو، نەک دابەشکردنی سەروەری(٧). بە پێچەوانەوە، دابەشبوون بەبێ جیابوونەوە تەنیا ململانێ زیاد دەکات، وەک ئەوەی لە کرواسی و بۆسنیا لە ساڵانی ١٩٩١-٩٢دا ڕووی دا.

دۆسیەی دژی جیابوونەوە و دابەشبوون

لەنێو زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەرکردە و توێژەرە ڕۆژئاوایییەکان، “گواستنەوەی دانیشتووان” و “دابەشکردن” لەمێژە وشەگەلێکی گڵاو (ناحەز) بوون. جگە لە ئاوارتەگەلی دەگمەن، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی دەوڵەتەکانی کردووە دژی بزووتنەوە جوداخوازەکان و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) پێی باشە “ئاسایش بۆ خەڵک بهێنێت نەک خەڵک بە ئاسایش بگەیەنێت”.(٨) بەرهەڵستکاران دەڵێن کە دابەشکردنی نەتەوەیی و گواستنەوەی دانیشتووان سێ کەموکوڕی سەرەکی هەیە:

یەکەم: دابەشکردن و گواستنەوەی دانیشتووان لەبری ئەوەی توندوتیژی کەم بکاتەوە، لە ڕاستیدا دەبێتە هۆی توندوتیژی. دووەم: زۆر جار بە گۆڕینی ململانێی ناوخۆیی بۆ ململانێی نێودەوڵەتی، ململانێی نوێ دروست دەکەن و، سێیەم: دابەشبوونەکان دەوڵەتی پاشەڵ (ئاڵۆز) دروست دەکەن کە نادیموکراتیکە و لە ڕووی کولتوورییەوە تەسکن، و ڕق و کینە لە نێوان کۆمەڵگەکاندا بەردەوام دەکەن.(٩) دوو ڕەخنەی یەکەم جددیترینن چونکە پەیوەندییان بە پرسی ناوەندییەوە هەیە کە ئایا جیابوونەوەی دیمۆگرافی ژیانی مرۆڤەکان ڕزگار دەکات یان تێچووی دەبێت. سێیەمیان گرنگە چونکە ئەوە پیشان دەدات کە پەنابەران ڕەنگە خۆیان لە سیاسەتێکی سەرکوتکەرتردا ببیننەوە لەوەی کە بە جێیان هێشتووە.(١٠)

واتای لۆژیکی ڕەخنەگران ئەوەیە کە زۆربەی ئەوانەی لە ململانێ ئێتنیکییەکان بوونەتە پەنابەر، دەیانتوانی بە ئاسایشەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە و لە ئازادییەکی مەعقوولی ئابووری و سیاسی و کولتووری بەهرەمەند بوونایە ئەگەر دابەشبوون و گواستنەوەی دانیشتووان لە دەرەوە بەسەریاندا نەدەسەپێندرا. ئەنجامی کۆتاییی ئەوان ئەوەیە کە کارکردن بۆ یەکخستنەوەی گرووپە نەتەوەیییەکان لە شەڕدا لەگەڵ یەکتردا هەم ئەخلاقیترە و هەم لە درێژخایەندا پراکتیکیترە لە قایلبوون بە دابەشبوون.

ئەمە هەڵەیە. ئەو دووفاقییە ئەمنییەی کە لەلایەن دانیشتووانی تێکەڵاوەوە دروست دەبێت، دڵنیایی دەدات لەوەی کە شەڕە ئێتنیکییەکان هەمیشە کۆمەڵگە پێکەوەناکۆکەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە؛ ئەم پرۆسەیە ناتوانرێت بوەستێنرێت جگە لە داگیرکاریی سەربازیی هەمیشەیی یان کۆمەڵکوژی، یان بە نەبوونی شەڕ لە پلەی یەکەمدا (هەر لە سەرەتاوە). کاتێک ململانێ نەتەوەیییەکان توندوتیژ دەبن، جووڵەی خۆڕەسی پەنابەران لەبەر چەند هۆکارێک دروست دەبێت: خەڵک دەترسن لەو ناوچانە بمێننەوە کە شەڕی ئێتنیکی لە ئارادایە یان چاوەڕوان دەکرێت دەست پێ بکات، یان لەلایەن دراوسێکانیان، باندە تاڵانچییەکان، یان سوپای داگیرکەرەوە ناچار دەکرێن بچنە دەرەوە. کەواتە پرسیارەکە لە ناوەڕاستی ململانێی توندی نەتەوەییدا ئەوە نییە کە ئایا گرووپەکان جیا دەبنەوە یان نا بەڵکوو مەسەلەکە ئەمەیە کە چۆن بە پاراستن، گواستنەوە، بژێویی ژیان و نیشتەجێکردنەوە لەلایەن دەسەڵاتەکان یان دامەزراوەکانی دەرەوە، یان لەژێر ڕەحمەتی نەیارە نەتەوەیییەکانیان و باندەکاندا ڕێک خراون؟ ڕەتکردنەوە یان ڕێکنەخستنی گواستنەوەی پێویست، مرۆڤەکان لە پەنابەربوون ناپارێزێت، بەڵکوو کاتێک ئەم کارە دەکەن، کارەساتیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

هەروەها تۆمەتی ڕەخنەگران کە دابەشکردن و گواستنەوەی دانیشتووان دەوڵەتی نالیبراڵ دروست دەکات، دروست نیە.(١١) هەرچەندە ڕاستە کە هەموو دەوڵەتانی جێنشینی دابەشبوون، لیبڕال-دیموکراتیک نین، بەڵام ئەو دەوڵەتە جێنشینانەی کە بە هۆی جیابوونەوەکان دروست کراون کە لەم بابەتەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، لەچاو ئەوانەی پێش خۆیان یان دراوسێکانیان کەمتر دیموکراتیک نین. هەرچەندە بڕێک لە دەوڵەتانی جێنشین یاسای هەڵاواردنیان  هەیە، بەڵام بە گشتی ئەم جۆرە هەڵاواردنانە کەمتر توندوتیژە لەوەی کە کەمینەکانی پێش دابەشکردن لەژێر دەسەڵاتی زۆرینەدا ڕووبەڕووی دەبوونەوە.

مەرجەکان بۆ چارەسەرکردنی مشتومڕەکە

زۆرترین پانتاییی پەیوەندیدار بەم مشتومڕە هەموو حاڵەتەکانی گۆڕانی سنوورەکان یان بزووتنەوەی دانیشتووان دەبن کە پێکهاتەی نەتەوەییی یەک یان چەند دەوڵەتێکیان گۆڕیوە. لە پراکتیکدا ئەم پانتایییە بە شێوەیەکی بێئەژمار گەورە دەبێت، بۆیە بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە کۆمەڵەیەکی مەهارهاتوو لە کەیسەکان پێناسە دەکەم کە زۆرترین پەیوەندییان بە قازانجی سیاسەتی جیاکردنەوەی دیمۆگرافیای ئەمڕۆوە هەیە: بە تایبەتی هەموو دابەشبوون و جیابوونەوە نەتەوەیییەکانی سەدەی بیستەم کە بوونەتە هۆی پێکهێنانیان، کە کۆی گشتییان نزیکەی بیست دەوڵەتە.(١٢) خشتەی ١ـی ئەم کۆمەڵەیە پوخت کردووەتەوە.

لەم زەنجیرەیەدا پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان توندوتیژیی زۆر و گواستنەوەی زۆری دانیشتوواندا هەیە؛ نزیکەی هەموو ئەو کەیسانەی کە توندوتیژیی زۆریان تێدایە، ئاوارەبوونی پەنابەران لە هەر حاڵەتێکی توندوتیژیی کەم بەرچاوترە. بە هەر شێوەیەک ئەم دەرئەنجامە لەگەڵ ئارگیومێنتەکانی هەردوو لایەنی ناو مشتومڕەکەدا یەک دەگرێتەوە: لایەنگرانی جیابوونەوەی دیمۆگرافی پێیان وایە کە توندوتیژیی زۆر دەبێتە هۆی جووڵەی دانیشتووان، لەکاتێکدا ڕەخنەگران پێچەوانەی ئەمە دەڵێن.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم مشتومڕە لەسەر هۆ و هۆکرد، ئەو کەیسانەی کە گرنگترینە و بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، ئەو دابەشبوونانەن کە لەگەڵ توندوتیژیی زۆردان. لەبەر ئەوەی هەردوو لایەنی مشتومڕەکە زۆرترین ئاوڕدانەوەیان لەسەر هۆکارەکانی توندوتیژی لەڕادەبەدەرن، ئەو کەیسانەی کە  توندوتیژیی کەمیان تێدایە ناتوانن یەکلاکەرەوە بن. هەروەها پێویستە سەرنجمان لەسەر دابەشکردن بێت نەک کەیسەکانی جیابوونەوە، چونکە مەبەستمان هەڵسەنگاندنە بۆ ئەوەی ئایا دەستێوەردانی نێودەوڵەتی تێچووی ململانێی نەتەوەیی کەم دەکاتەوە یان زیادی دەکات. ئەم وتارە لێکۆڵینەوە لە چوار لەو پێنج حاڵەتە دەکات کە دەشێت واتە ئێرلەند، هیندستان، فەڵەستین و قوبڕس  و هەروەها تایبەتمەندیی زیادەی هەیە کە هەمان ئەو حاڵەتانەن کە زۆرترین جار لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە کار دەهێنرێن.

جیابوونەوە و توندوتیژی

ئەم بەشە پێشینەی دابەشبوونی ئێرلەند، هیندستان، فەڵەستین و قوبڕس تاوتوێ دەکات بۆ ئەوەی حوکم لەسەر ڕەوایەتیی ئەو ئیدیعایانە بدات، یەک: کە جیابوونەوە و دابەشبوون لەبری ئەوەی توندوتیژی کورتخایەن کەم بکاتەوە، زیادی دەکات و، دوو: ئەوە کە هەروەها بەردەوام دەبن یان لە ڕاستیدا ڕق و کینە و توندوتیژیی نێوان گرووپەکان لە درێژخایەندا زیاد دەکەن.(١٣)

خشتەی ١ جیابوونەوە و دابەشبوونی نەتەوەییی ١٩٠٠-٩٤. (a) دابەشبوونی وڵاتانی باڵتیکی خوارەوە، نۆروێژ ١٩١٨، توندوتیژیی فینلاند ١٩٠٥، ئوتریش-مەجارستان ١٩١٨، ١٩١٨-١٩(b) یەکێتی سۆڤیەت، ١٩٩٠-٩١ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ١٩١٨-١٩ (c) سلۆڤینیا، ١٩٩١ سەنگاپوور، ١٩٦٥ مەقدۆنیا، ١٩٩٢ سلۆڤاکیا، ١٩٩٣ جەزائیر، ١٩٦٢ پۆڵەند، ١٩١٨ توندوتیژی بەنگلادیش، ١٩٧١ ئێرلەند، ١٩٢١ ناگۆرنۆ-کاراباخ (قەرەباغی کێوسانی)، ١٩٩١(*) هیندستان، ١٩٤٧، کوردستانی عێراق ١٩٩١(*) فەڵەستین ١٩٤٧ ،باکووری سۆماڵی، 1991(*) قوبڕس، ١٩٧٤(*) کرواسی، ١٩٩١ بۆسنیا، ١٩٩٢ ئەبخازیا، ١٩٩٢-٩٣(*) ئێریتریا، ١٩٩٣ چیچن، ١٩٩٤(*) تێبینی: * بە کردەوە (دیفاکتۆ)، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانەنراو نییە. ئەو حاڵەتانەی کۆلۆنیالیزەکردن کە تێیدا کۆلۆنی و دانیشتووانەکەی هەرگیز بەشێک نەبوون لە گەورەشارەکان، ناگرێتەوە، چونکە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دانیشتووانی گەورەشارەکان کە مابوونەوە کەم بوون و لەلایەن زۆربەی دانیشتووانەوە وەک بیانییەکان سەیر دەکران، نەک وەک گرووپێکی نەتەوەییی ناوخۆیی کە بتوانن بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕکابەری دەسەڵات بن. جەزائیر جیاوازە، چونکە لە ڕووی یاسایییەوە بەشێک بووە لە گەورەشارەکانی فەرەنسا و هەروەها دانیشتووانی ئێتنیکیی فەرەنسی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تێدا بوو کە هەم دەیانویست لەو شوێنە بمێننەوە کە لێی بوون و هەم وەک هاووڵاتیی فەرەنسی بمێننەوە. (b) هیچ توندوتیژییە ئێتنیکییەکانی بەرفراوان لەناو دەوڵەتە جێنشینەکان یان لە نێوان دەوڵەتانی جێنشیندا نەبوو، هەرچەندە دەوڵەتێکی جێنشین (مەجارستان) شەڕی لەگەڵ دەوڵەتی (ڕۆمانیا) کرد کە خاکی لە دابەشکردنەکەدا بە دەست هێنابوو. (c) هیچ شەڕێک لە نێوان دەوڵەتانی جێنشیندا نەبوو، بەڵام تورکیا لە ساڵانی ١٩٢٠-٢٣ شەڕی لەگەڵ یۆنان کرد.

ئێرلەند

هەرچەندە دابەشبوونی ئێرلەند توندوتیژیی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەم توندوتیژییە بە هۆی خودی دابەشکردنەکەوە نەبووە، بەڵکوو بە هۆی ئەوەوە بوو کە دابەشبوونەکە کۆمەڵگە دژبەرەکانی لە یەکتر جیا نەکردبووەوە، بە تایبەتی لە باکوور. لە ئەنجامدا باکوور لە ڕووی دیمۆگرافییەوە تێکەڵاوە و دەیان ساڵە تووشی توندوتیژی بووە، لەکاتێکدا باشووری ئێرلەند تا ڕادەیەک یەکپارچە لە ئارامی بەهرەمەند بووە.

ئایا دابەشبوونی ئێرلەند توندوتیژیی کەم کردەوە یان زیادی کرد؟ توندوتیژیی سیاسی لە ئێرلەند لە دەیەی دوای ئەوەی حکوومەتی بەڕیتانیا لە ساڵی ١٩١٤ـدا لەسەر حوکمڕانیی ناوخۆ و دابەشبوون ڕەزامەندیی دەربڕی، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. چوار قۆناغی سەرەکی هەبوو: یەک: ڕاپەڕینی ئیستەر لە ساڵی ١٩١٦، کە نزیکەی ٤٥٠ کەس تێیدا گیانیان لە دەست دا؛(١٤) دوو: جەنگی سەربەخۆییی ئێرلەند لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢١، کە نزیکەی ١٥٠٠ کەس تێیدا کوژراون؛(١٥) سێ: شەڕی ناوخۆی ١٩٢٢-٢٣ لەناو کۆماری ئێرلەندا، کە ٤٠٠٠ کوژراوی دیکەی لێ کەوتەوە؛(١٦) و (٣) شەڕی ناوخۆییی ساڵانی ١٩٢٢- ٢٣، و چوار: توندوتیژیی تائیفی لە ئۆڵستەر لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢٢، کە ٤٢٨ کەسی دیکە بوون بە قوربانی.(١٧)

ڕەنگە نەیارانی دابەشبوون و جیابوونەوە ئەم تۆمارە وەک بەڵگەیەک بۆ هەڵوێستی خۆیان ببینن، بەڵام ئەمە هەڵە دەبێت. دوو قۆناغی یەکەم بە هیچ‌ شێوەیەک ململانێی تائیفی نەبوون و پەیوەندییان بە دابەشکردنەکە نەبووە؛ بەڵکوو شەڕیان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئایا ئێرلەند تەنها حوکمڕانیی ناوخۆیی لە ناوخۆی بەڕیتانیا وەرگرێت یان سەربەخۆییی تەواو بە دەست بهێنێت. لایەنە دژبەرەکان لە هەردوو خولەکەدا ناسیۆنالیستە ئێرلەندییەکان بوون لە بەرامبەر سوپا و پۆلیسی بەڕیتانیا نەک کاتۆلیکەکان لە بەرامبەر پرۆتستانتەکان. قۆناغی سێیەم و چوارەم لەبەر ئەوە ڕووی دا کە دابەشبوونی ساڵی ١٩٢١ ئەو دوو کۆمەڵگەیەی لە یەکتر جیا نەکردەوە، بە تایبەتی لە ئۆڵستەر. جیابوونەوە لە باشووردا وەک پرسێک نەبوو، چونکە ئەو بیستوشەش پارێزگایەی کە بۆ دەوڵەتی ئازادی ئێرلەندا دیاری کرابوو، ژمارەی دانیشتووانیان کەمتر لە سەدا ١٠ی پرۆتستانت بوون. ئەم کەمینەیە زۆر بچووک و زۆر تەسک بوو بۆ ئەوەی هێزێکی سیاسی یان سەربازی ئەگەری پێک بهێنێت. بەم شێوەیە هیچ دووڕیانێکی ئەمنی نەبووە و ئێرلەند تا ئەمڕۆش کێشەی توندوتیژیی تائیفیی بە خۆیەوە نەبینیوە.

سەرچاوەی هەردوو توندوتیژیی تائیفی لە ئۆلستەر و شەڕی ناوخۆی ئێرلەند دیمۆگرافیای تێکەڵاوی ئێرلەندای باکوور بوو. ئەو شەش پارێزگایەی کە وەک بەشێک لە بەڕیتانیا مانەوە، کەمینەیەکی کاتۆلیکی لەسەدا ٣٤یان لە خۆ گرتبوو، ئەمەش دووڕیانێکی ئەمنیی تا ڕادەیەک چڕوپڕی دروست کرد.(١٩) لەگەڵ ئەوەی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان لە باشوور داوای تێکدانی (لاوازکردنی) دابەشبوونەکەیان دەکرد، زۆرێک لە پرۆتستانتەکانی ئۆڵستەر پێیان وابوو کە پاراستنی سیاسی، ئابووری، لەوانەیە تەنانەت ئاسایشی جەستەییش (سروشتی) پێویستی بە سەرکوتکردنی هەر چەشنە زیادبوونی دەسەڵاتی کاتۆلیکەکانە. ئەم دووفاقییە ئەمنییە زیاتر بە هۆی شێوازی ناڕێک و تێکەڵاوی نیشتەجێبوونی ئەو دوو گرووپە لەناو ئێرلەندای باکووردا خراپتر دەبوو (بڕوانە نەخشەی ١)؛ ئەگەر کاتۆلیک و پرۆتستانتەکان زۆربەیان لە ناوچە جیاوازەکاندا جیا بوونایەتەوە، ئەوا پرۆتستانتەکان هێشتا حکوومەتی پارێزگاکەیان کۆنترۆڵ دەکرد، بەڵام هۆکارێکی کەمیان دەبوو بۆ دەستوەردان لە حوکمڕانیی ناوخۆیی ناوچە کاتۆلیکییەکان. ئەنجامەکەی لە ساڵانی ١٩٢٠-٢٢ شەپۆلێکی توندوتیژیی ڕێکخراو و تایبەت بوو کە تێیدا ٤٢٨ کەس کوژران و زیاتر لە ٨ هەزار کاتۆلیک بە زۆر لە کارەکانیان دوور خرانەوە و نزیکەی ٢٣ هەزار کەسیش لە زێدیان دوور خرانەوە.(٢٠)

هەروەها دیمۆگرافیای تێکەڵاوی ئێرلەندای باکوور دووڕیانێکی ئەمنیی بۆ ناسیۆنالیستەکانی باشوور دروست کرد، کە کۆڵەواربوونی زۆری کاتۆلیکەکانی ئۆڵستەریان بە خوازیاربوون بۆ ڕزگارکردنیان دەزانی. ئەم دووفاقییە ئەمنییە نەبووە هۆی شەڕی نێودەوڵەتی (حکوومەتی ئێرلەند دانی بەوەدا نا کە مەحاڵە دابەشکردن بە زۆر هەڵبوەشێتەوە)، بەڵام یارمەتیدەر بوو بۆ دروستکردنی شەڕێکی ناوخۆییی کورت لە باشوور. سوپای کۆمارییەکانی ئێرلەندا (IRA) کە لە باکوور چالاکی دەکرد، ڕەتی کردەوە دیسپلین و یاسای حکوومەت قبووڵ بکات و لە شەڕێکدا کە لە ژوئەنی ١٩٢٢ تا مانگی ئابی ١٩٢٣ بەردەوام بوو، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە شکستی هێنا.(٢١) دەکرێ بوترێت کە ئەگەر تەنانەت کاتۆلیکێکیش لە باکووردا نیشتەجێ نەبووایە، IRA، بە هەر شێوەیەک بێت خەباتی بۆ ئێرلەندایەکی یەکگرتوو دەکرد، بەڵام بانگەوازی سەرکردەکانی IRA بۆ ئەندامەکانیان کە لەپێناو ئەو خاکەدا بمرن، زۆر کەمتر قەناعەتپێکەر بوو لە بانگەوازی بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێ کاتۆلیکەکان لە تاڵانکردن وکوشتن. بە هەمان شێوە قورستر دەبوو بۆ حکوومەت تۆمەتبارکردن بە خیانەت بە هۆی وازهێنانی کەسانێک کە لەوێ نەبوون.(٢٢)

ئایا دەکرا ڕێگری لە دابەشکردنی ئێرلەند بکرێت؟ دابەشبوونی ئێرلەند تەنیا بە دوو ڕێگا دەکرا ڕێگری لێ بکرایە، کە هەریەکەیان لێکەوتەی خراپتری دەبوو.

یەکەم: بەڕیتانیا دەیتوانی حوکمڕانیی ناوخۆ (یان سەربەخۆیی) بە ئێرلەندایەکی یەکگرتوو بدات و یەکێتیخوازەکانی ئۆڵستەر ناچار بکات ملکەچ بن. لە ڕاستیدا حکوومەتی بەڕیتانیا لە ساڵی ١٩١٤ هەوڵی دا ئەم کارە بکات، بەڵام بە هۆی هەڕەشەی شەڕی ناوخۆ لە خودی بەڕیتانیادا، هەروەها بە هۆی ئامادەیی و توانای ئاشکرای یەکێتیخوازەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە وەستا. سەپاندنی حوکمڕانیی ناوخۆ بەسەر ئۆڵستەر لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی تۆری لە کۆمۆنز و زۆرینەی ئەنجوومەنی لۆردەکان و شا جۆرجی پێنجەم و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی سوپا و هێزی دەریایی دژایەتی کرا.(٢٣)

سەرەڕای ئەمە کەم کەس گومانی هەبوو لەوەی کە پرۆتستانتەکانی ئۆڵستەر ڕاست دەکەن (٢٤). لە “ڕۆژی ئۆڵستەر”، ١٨ی سێپتامبری ١٩١٢، ٢٨١.٢٠٦ کەس لە ئۆڵستەرمنەکان “یەکێتی و پەیمانی فەرمی”یان واژۆ کرد، بەڵێنیان دا بەرەنگاری یاسای ناوخۆیی ببنەوە؛ ٢٢٨.٩٩١ ژن بەڵگەنامەی هاوتەریبێکیان واژۆ کرد و پێکهاتبوون لە زۆربەی تەمەن پێگەیشتووەکانی پرۆتستانتەکان لە پارێزگاکەدا(٢٥). لە ساڵی ١٩١٢ـەوە خەریکی ئامادەکردنی هێزێکی بەرگریی ناوچەیی بوون بە ناوی هێزی خۆبەخشی ئۆڵستەر، کە تا ساڵی ١٩١٤، ٨٥-٩٠ هەزار ئەندامی هەبوو و تا ڕادەیەک باش ڕێکخراو بوو و بە خێرایی ئامێرەکانی لە ڕێگەی کڕین و قاچاقچێتی باشتر دەکرد(٢٦). لە بەهاری ساڵی ١٩١٤ لە لەندەن گوترا کە سەرکوتکردنی ئۆڵستەر پێویستی بە تەواوی سوپای بەڕیتانیا دەبوو و دوانزە بۆ هەژدە مانگی دەخایەنێت.(٢٧).

ئەگەری دیکەش ئەوە دەبوو کە سەربەخۆییی ئێرلەند بۆ ماوەیەکی نادیار ڕەت بکرێتەوە. ئەمەش پێویستی بە سەرکوتکردنی هەموو پێکهاتە چەکدارەکان و شانە سیاسییە ناسیۆنالیستەکان لە سەرانسەری ئێرلەندا هەبوو، ئەرکێک کە ٤٠ هەزار سەربازی بەڕیتانیا و ١٠ هەزار پۆلیس نەیانتوانی لە ساڵانی ١٩١٩-٢١دا ئەنجامی بدەن. بە دڵنیایییەوە ئینگلیزەکان ناچار دەبوون تاکتیکی دڕندانە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام بدەن، بەدیلێک کە حکوومەت بە زۆر مەترسیدار ڕەتی کردەوە.(٢٨).

ئایا دابەشبوون ڕق و کینە زیاد دەکات و ململانێی نوێ دروست دەکات؟ لە ماوەی حەفتاوپێنج ساڵدا دوای دابەشبوون، دەوڵەتی ئازادی ئێرلەندا بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە تەواوی ململانێی تائیفی ڕزگاری بوو. ئێرلەندایەکی یەکگرتوو وەک ئامانجێکی ڕیتۆریکی دەمێنێتەوە، بەڵام پشتگیریی گشتی وەک کردەوە بەرەو ئەم ئامانجە بە درێژاییی ساڵان کاڵ بووەتەوە. هەرچەندە ڕێککەوتننامەی ئینگلیز و ئێرلەندای ساڵی ١٩٨٥ سەبارەت بە ئێرلەندای باکوور هیچ بەڵێنێکی لەبارەی سەروەری لە کۆتاییدا نەبوو، بەڵام حکوومەتی ئێرلەندا هیچ باجێکی (تێچوویەکی) سیاسیی ناوخۆییی نەدا بۆ واژۆکردنی.(٢٩).

بەڵام ئێرلەندای باکوور تا ئێستا ئاشتیی لە نێوان ئەو دوو پێکهاتە ئایینیەدا بە دەست نەهێناوە. پرۆتستانتەکان هێشتا ترسیان هەیە لە دەسەڵاتی کۆتاییی کاتۆلیکی (یان یەکێتی لەگەڵ ئێرلەند)، کاتۆلیکەکان دەیان ساڵە تووشی هەڵاواردن بوون و خولی دووبارەی توندوتیژیی سیاسی سەری هەڵداوە.(٣٠) “کێشەکان” لە ساڵی ١٩٦٩ تا ئێستا نزیکەی ٣٤٠٠ کەسی کوشتووە.( ٣١) سەرچاوەکانی جیاوازیی نێوان ئەم دوو مێژووە دیسانەوە دیمۆگرافیا و کێشەی ئەمنییە. ژمارەی دانیشتووانی پرۆتستانت لە ئێرلەندا لە ساڵی ١٩٩١ نزیکەی ٨.٥ کەس بووە، لەکاتێکدا کەمینەی کاتۆلیکی لە باکوور بۆ ٣٨ لە سەدا زیادی کردووە.(٣٢).

چارەسەرکردنی ململانێکان لە ئێرلەندای باکوور پێویستی بە دڵنیابوون لە ئاسایشی هەردوو کۆمەڵگەکە هەیە، کە ئەمەش لە بەرامبەردا پێویستی بە گەرەنتییەکی باوەڕپێکراو و هاوبەش هەیە لەلایەن تاکە ئەکتەرەکانەوە کە ئەوەندە بەهێزن کە بتوانن حکوومەتی ئێرلەند و بەڕیتانیا دابین بکەن. لەم دوایییانەدا ئاسۆی ئاشتی باشتر بووە، چونکە دواجار پێ دەچێت هەردوو حکوومەتەکە بۆ هەر جۆرە دڵنیایییەکی (گەرەنتییەکی) پێویست ئامادە بن. لە نیسانی ١٩٩٨ دەیلی ئێرلەند بە فەرمی ئیدیعای دەستووری کۆمارەکەی لەسەر باکوور هەموار کردەوە و داوای ڕەزامەندیی دانیشتووانی پارێزگاکەی کرد و لە مانگی ئایاردا حکوومەتی ئێرلەند چاوپۆشیی لە بەڵێنەکانی تۆنی بلێر- سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا بە یەکێتیخوازەکان کرد بۆ ئەوەی کوتلە توندوتیژەکان لە ئێرلەندای باکووری نوێ دوور دەخرێنەوە و ئەوەی کە بەبێ ڕەزامەندیی خەڵک هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئێرلەندای باکووردا ڕوو نادات.(٣٣)

دەبوو چی بکرایە؟ دابەشکردنی ئێرلەند شتێکی حەتمی بوو، بەڵام ناچارکردنی ٤٣٠ هەزار کاتۆلیک بۆ ناو ئێرلەندای باکوور چاوەڕواننەکراو بوو. بە داخەوە یەکێتیخوازەکانی ئۆڵستەر لەو کاتەدا ئەوەندە پشتیوانیی سیاسیان لە بەڕیتانیادا هەبوو کە لە ڕاستیدا ڕێگەیان پێ درا سنوورەکانی ئێرلەندای باکوور یەکلایی بکەنەوە. ئەوان بە دوای ڕاکێشانی زۆرترین پرۆتستانت بوون بەبێ ئەوەی زۆرینەیان لە پارێزگاکەدا بخەنە مەترسییەوە، شەش لە نۆ پارێزگای ئۆڵستەریان هەڵبژارد، لەنێویاندا دوو پارێزگای کە کاتۆلیکیان زیاتر بوون لە پرۆتستانتەکان.(٣٤).

باشترین دەرفەتی ئێرلەند بۆ ئاشتیی بەردەوام ئەوە بوو هێڵێکی دابەشکردن بکێشێت کە تا ئەو جێگایەی دەتوانرێت دوو گرووپەکە بە تەواوی لە یەکتر جیا بکاتەوە، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی هێڵەکانی پارێزگا یان سنوورەکانی دیکەی پێشوو بکات هەروەها دەبوو حکوومەتی بەڕیتانیا پارەی پێشکەش بەو کەسانە بکردایە کە ئامادەن بگوێزرێنەوە و بە ڕوونی بڵێت کە ناتوانێت ئەو کەسانە بپارێزێت کە پێداگریی لەسەر مانەوەیان کردووە. ئەنجامەکەی ئێرلەندای باکوور بچووکتر بەڵام سەلامەتتر دەبوو.

هیندستان و پاکستان

زۆرترین حاڵەتی باسکراو لە مشتومڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی دانیشتووانی نەتەوەییی هیندستانە. ڕەخنەگران دابەشکردنی ساڵی ١٩٤٧ بە هۆکاری زیاتر لە ١٥ ملیۆن پەنابەر و گیانلەدەستدانی سەدان هەزار کەس دەزانن. بەڵام ئەم پەیوەندییە ساختەیە. دابەشبوون و گواستنەوەی دانیشتووان و توندوتیژی هەمووی بە هۆی ئەو دووفاقییە ئەمنییە چارەسەرنەکراوانەی نێوان پێکهاتە موسڵمان و هیندۆسییەکانی هیندستان و بە تایبەتی لە نێوان پێکهاتە موسڵمان و سیکەکانی پارێزگای پەنجابدا بوو، کە هەردووکیان بە هۆی لابردنی ئیمپریالیزمەوە دروست بوون، دەسەڵاتێک کە پێشتر گەرەنتیی ئاسایشی هەموو گرووپەکانی دەکرد. بە کورتی سەربەخۆیی لە بەڕیتانیا نەک دابەشبوون، ئەم کارەساتانەی لێ کەوتەوە.

توێژەرانی بنیاتنانی ناسنامە، کۆمەڵایەتیکردنی (بەکۆمەڵکردنی) سیاسەتی هیندستان و توندوتیژی دەرئەنجامی سەرەنجام دەخەنە ئەستۆی دەستکاریکردنی خواست و ترسە جەماوەرییەکان لەلایەن نوخبە کۆمەڵایەتییە بەرژەوەندیخوازەکانەوە.(٣٦) سەرەڕای ئەوە ئەم مۆدێلەی کۆکردنەوەی سیاسیی جەماوەری قبووڵ بکەین یان نا، ڕاستییەکە ئەوەیە کە لابردنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری بەڕیتانیا دووڕیانێکی ڕاستەقینەی ئەمنیی دروست کرد، کە متمانەی سروشتیی بە بانگەوازە سیاسییەکانی بەخشی کە لەسەر بنەمای ئاسایشی کۆمەڵگە دامەزراون.

ئایا دابەشبوون بووە هۆی توندوتیژی؟ سەربەخۆییی هیندستان و پاکستان لە ١٥ی ئابی ١٩٤٧، نەک هەر کیشوەری هیندستانی دابەش کرد؛ هەروەها دوو پارێزگای کۆلۆنیالیزمی کە زۆرترین دانیشتووانی هیندستانی لە خۆ گرتبوو، پەنجاب لە باکووری ڕۆژئاوا و بەنگال لە ڕۆژهەڵات، دابەش کرد. هەرچەندە لە ساڵانی ١٩٤٥ و ١٩٤٦دا ئاژاوەی نێوان کۆمەڵگەکان (پێکهاتەکان) پەرەی سەندبوو، بەڵام چاوەڕوان دەکرا سەربەخۆیی و دابەشبوون توندوتیژییەکان کەم بکاتەوە. هەندێک جووڵەی دانیشتووان پێشبینی دەکران، بەڵام چاوەڕوان نەدەکرا بە تایبەتی گەورە بن و لە ناکاو و مەترسیدار بن. ئەم چاوەڕوانییانە لە بەنگال هاتنە دی، کە پێش سەربەخۆیی زیاتر لە ٥ هەزار کەس کوژران بەڵام دوای سەربەخۆیی زۆر کەم بوون، هەروەها ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بە کەمترین زیانی گیانی، سنووری نوێیان بەزاند.

پەنجاب زۆربەی پەنابەران و نزیکەی هەموو زیانە گیانییەکانی لەخۆ گرتبوو. لە مانگی ئاب تا ئۆکتۆبری یەکەمی ساڵی ١٩٤٧، پارێزگاکە بە هۆی شەڕێکی ناوخۆییی کۆمەڵایەتیی توندەوە کە هەندێک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی پاکتاوی نەتەوەیی لە مێژوودا لە خۆ گرتبوو، ناسەقامگیر بوو. لە پەنجاب سەدان هەزار کەس کوژران و شەڕەکە ژمارەیەکی زۆر کوشتنی تۆڵەسەندنەوە لە شوێنەکانی دیکەشدا بە دوای خۆیدا هێنا. زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس لە پەنجاب و پارێزگاکانی دەوروبەری ناچار بوون لەبەر گیانیان هەڵبێن.

تا کۆتایییەکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو (١٩٢٠) بۆ هەموو لایەنەکان ڕوون بوو کە هیندستان لە کۆتاییدا سەربەخۆیی بە دەست دەهێنێت. بە سەرنجدان بەوەی کە دەسەڵاتی بەڕیتانیا گەرەنتی کۆتاییی ئاسایش بوو بۆ هەموو پێکهاتەکانی هیندستان، ئاسۆی کشانەوەکەی، دووڕیانەکانی ئاسایشی نێوان پێکهاتەکانی چالاک کرد.

دوو دووفاقیی لەو جۆرە لە دیاریکردنی دەرئەنجامی کۆتاییی پرۆسەکەدا گرینگ بوون: لە نێوان موسڵمانان و هیندۆسەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و لە نێوان سیکک و موسڵمانانەکان لە پەنجاب.(٣٧).

موسڵمانانەکان لەسەدا ٢٢ی دانیشتووانی هیندستان و هیندۆسەکان لەسەدا ٦٨یان پێک دەهێنا،(٣٨) بەو مانایەی کە لەژێر دەسەڵاتی زۆرینەی تەواودا موسڵمانان بە تەواوی نائەمن دەبن لە ئەگەری ئەوەی حکوومەت لەلایەن باڵادەستە هیندۆسەکانەوە وەک بزووتنەوەی هیندۆسی مەهاسابا دەستی بەسەردا بگیرێت. هەرچەندە گەورەترین بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی هیندستان، پارتی کۆنگرێس، بە شێوەیەکی فەرمی پابەند بوو بە هیندستانێکی سێکۆلار، بەڵام لە پراکتیکدا هەرگیز نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی هیندستانی نەدەکرد. ئەندامانی بزووتنەوەی مەهاسابا و ناسیۆنالیستە هیندۆسییەکانی دیکە، وەک بی. سی. موونجە (B.S. Moonje)، لە کۆنگرێس پێشوازییان لێ کرا، لەکاتێکدا ئەندامانی پارتە موسڵمانەکان وەک “کۆمۆنالیست” دوور خرانەوە.(٣٩)

محەمەد عەلی جیناح، سەرۆکی کۆمەڵەی موسڵمانان، داوای کرد بڕگەیەک لە دەستووردا هەبێت بۆ زامنکردنی ئەوەی کە سەربەخۆییی گشتی مسۆگەر بێت، بە تایبەتی: یەک: گەرەنتیی زۆرینەی هەڵبژێران لە پێنج پارێزگاکەدا کە زۆرینەی موسڵمانن– و پەنجاب، پارێزگای سنووری باکووری ڕۆژئاوای بەنگال  (NWFP)سیند، و بەلوچستان بکات و دوو: سیستەمێکی فیدراڵیی لاواز کە تێیدا حکوومەتی ناوەندی دەسەڵاتێکی کەمی بەسەر پارێزگاکاندا دەبێت.(٤٠) سەرکردە موسڵمانەکان زیاتر پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەرکەکانی پۆلیس سەر بە پارێزگاکان بێت و بەرگریی نیشتمانی سەر بە پارێزگاری گشتیی بەڕیتانیا بێت (واتە کە حکوومەتی ناوەندی کە هیندۆسەکان بەسەریدا زاڵن، نابێت هیچ ئامرازێکی هێزی زۆرەملێی هەبێت).(٤١) لە کۆنفرانسی هەموو لایەنەکاندا لە ساڵی ١٩٢٨دا بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر هەندێک لەو خاڵانە ڕێککەوتن کرا، بەڵام سەرکردایەتیی پارتی کۆنگرێس بە هۆی دژایەتیی ناسیۆنالیستی هیندۆسییەوە ناچار بوو لە ڕێککەوتنەکە پاشگەز بێتەوە(٤٢). بە کردەوە، ڕەنگە داواکارییەکانی موسڵمانان، کەمینەکانی هیندۆسی لە پەنجاب، بەنگال و سند بەرەو ڕووی هەژموونی موسڵمانان بکردایتەوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٣٧ ئەم دووفاقییە ئەمنییەی بە سێ شێوە چڕتر کردەوە. یەکەم: سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەرکردەکانی کۆنگرێسی قەناعەت پێ هێنا کە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ جەماوەری موسڵمان بکەن و لایەنە سیاسییە موسڵمانەکان پشتگوێ بخەن(٤٣). بۆ مانەوە، کۆمەڵەی موسڵمان دەبوو خۆی لە بازنەیەکی نوخبەیییەوە بگۆڕێت بۆ پارتێکی جەماوەریی ڕاستەقینە کە بتوانێت ئیدعای ئەوە بکات نوێنەرایەتیی زۆرینە دەکات. موسڵمانانی هیندستان لەسەر بنەمای بانگەوازە کۆمەڵایەتییە ئاشکراکان وەک دروشمی “ئیسلام لە مەترسیدایە”سەرکەوتوو بوون، بۆیە ئەنجامی کۆتایی، زیادبوونی ترس و بێمتمانەیی نێوان ئەو دوو پێکهاتە بوو. دووەم: موسڵمانانی ئەو حەوت پارێزگایەی کە کۆنگرێس بەڕێوەی دەبرد، زۆری نەخایاند گلەیییان لە پێشێلکارییەکان کرد، لەوانەش نائەمنیی سروشتی (جەستەیی) بە هۆی شکستی حکوومەت لە سنووردارکردنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی لەلایەن هیندۆسەکانەوە؛ ئەم ڕاپۆرتانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرانەوە.(٤٤). سێیەم: تاکتیکە سیاسییە شەڕانگێزەکانی کۆنگرێس وای کرد سەرکردە موسڵمانەکان گومانیان هەبێت کە ئایا کۆنترۆڵی بەڕیتانیا بەسەر بەرگریدا دەتوانێت زۆر زیاتر لە سەربەخۆیی بخایەنێت. حکوومەتێک کە لەژێر کۆنترۆڵی کۆنگرێسدایە، ڕەنگە پلانێک دابنێت کە پارێزگاری گشتی بچووک بکاتەوە بۆ وەک ئەوەی لە ئوسترالیادا هەیبوو (ڕێبەرایەتی بێ دەسەڵات)، پاشان بنەمای دامەزراندنی سوپاکە بگۆڕێت و دواتر بتوانێت بە هەر شێوەیەک هەموو شتێک بکات.(٤٥)

تا ساڵی ١٩٤٠ جیناح (Jinnah) لەوە دڵنیا بوو کە هیچ شتێک جگە لە دەوڵەتێکی موسڵمانی جیاواز، “پاکستان” ناتوانێت ئاسایش بۆ کۆمەڵگەی موسڵمان دابین بکات. زۆربەی دانوستانەکانی نێوان هیندۆس و موسڵمان بێ ئەنجام مایەوە و دژی زیادبوونی یەکڕیزیی موسڵمانان و ئیرادەی ڕوون، لە ٣ی حوزەیرانی ١٩٤٧، کۆنگرێس، کۆمەڵەی موسڵمانان و جێگری پاشا ئیرل لویس ماونتباتن ڕێک کەوتن لەسەر دابەشبوون، زۆرینە و ناوچە گەورەکانی زۆرینەی هیندۆسی، موسڵمانانی ڕۆژئاوای پەنجاب و ڕۆژهەڵاتی بەنگال چوونە سەر پاکستان و زۆرینە هیندۆسەکانی ڕۆژهەڵاتی پەنجاب و ڕۆژئاوای بەنگال دەچوونە سەر هیندستان. هەردوو ویلایەتەکە لە ١٥ی ئابی ١٩٤٧ سەربەخۆیی بە دەست دەهێنن و کۆمیسیۆنەکانی سنوور بە سەرۆکایەتیی بەڕیتانیا لە ١٧ی ئاب بڕیارەکانیان ڕادەگەیەنن.(٤٧)

هەرچەندە دووڕیانێکی ئاسایشی نیشتمانیی  هیندۆسی-موسڵمانی پێویستی بە دابەشکردنی هیندستانی کرد، بەڵام نەبووە هۆی زۆربەی ئەو کارەساتەی کە بە دوایدا هات، تەنها بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ نەبێت بە سەرقاڵکردنی سەرنجی یاریزانە سەرەکییەکان لە دووڕیانێکی ئەمنی دووەم، تەنانەت توندتر، لە نێوان موسڵمانان و سیکەکاندا لە پارێزگای پەنجاب. بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو دانیشتووانی سیکەکان کە نزیکەی ٦ ملیۆن کەس بوون لە ساڵی ١٩٤١ لە پەنجاب چڕ بوونەوە. هەرچەندە دانیشتووانی پارێزگاکە بە گشتی لەسەدا ٥٦ موسڵمان و لەسەدا ٢٧ هیندۆس و تەنها لەسەدا ١٣ی سیک بوون، بەڵام سیکەکان بە تێکڕا بە شێوەیەکی بەرچاو دەوڵەمەندتر بوون لە پێکهاتەکانی دیکە و دەسەڵاتی ناڕێژەیییان لە سیاسەتی پارێزگاکاندا هەبووە.(٤٨) لە ساڵانی چلەکاندا سیکەکان و موسڵمانان لە چەند دەیەیەکدا شەڕیان نەکردبوو، بەڵام مێژوویەکی دوورودرێژیان لە دوژمنی دەروون‌پێکهاتەیی هەبوو.(٤٩) هەروەها سیکەکان بەشێکی زۆریان لە باشترین زەوییەکانیان لە ناوەڕاستی پەنجاب و لە کۆلۆنیەکانی کەناڵەکانی ڕۆژئاوای پەنجاب لە کۆنتڕۆلیاندا بوو (بڕوانە نەخشەی ٢). بەم پێیە، سیکەکان تەنانەت زیاتر لەوەی موسڵمانان لە دەسەڵاتی هیندۆسەکان دەترسان، ترسیان لە هەژموونی موسڵمانان هەبوو؛ ڕەنگە سامان و کاریگەریی سیاسی و ئازادیی ئایینی و تەنانەت ئاسایشی جەستەییی هەموویان لە مەترسیدا بێت. لە ڕوانگەی موسڵمانانەوە، سیکەکان هەڕەشەیەکی تایبەت بوون، چونکە نەریتی جەنگییان بەو مانایە بوو کە دەبوو هەموو دانیشتووانی نێر بە چەکدار هەژمار بکرێن.(٥٠).

نیگەرانییە سەرەکییەکانی سیکەکان بە هۆی ئەمنییەوە بوو و لە بنەڕەتدا لە ساڵانی ١٩٢٠ بە دواوە وەک خۆیان مانەوە. لە دانوستانە جیاوازەکاندا لەگەڵ لایەنە جیاوازەکاندا، داواکارییەکانی سیکەکان زۆر جیاواز بوون لە پرسەکانی وەک نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی یاسادانانی پەنجاب، سنوورەکانی پەنجاب و نوێنەرایەتی لە دەسەڵاتی یاسادانانی ناوەندی؛ بەڵام لەسەر ئەو دوو خاڵە بەردەوام بوون کە زۆرترین ناوەندی ئاسایشی فیزیکییان هەبوو: یەک: دروستکردنی پارچەیەکی سیاسی کە تێیدا سیکەکان ئەگەر زۆرینە نەبن، لانیکەم هەڵگری هاوسەنگیی سیاسیی نێوان موسڵمانان و هیندۆسەکان بن (واتە هەر شتێک جگە لە پەنجاب کە زۆرینەی موسڵمانە) و، دوو: مانەوەی زیادە لە حەدی نەریتی خۆیان لە سوپای هەر دەوڵەتێکدا کە بەشێک بن لێی.(٥١)

بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ئامانجانە، سەرکردەکانی سیکەکان هەموو ڕێگایەکی دانوستاندنیان گرتە بەر: یەکەم: بەشداریکردن لە دانوستانە دەستورییەکانی سەرتاسەری هیندستان؛ پاشان، دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆنگرێس. دوای ئەوەی ڕوون بووەوە کە دابەشبوون حەتمییە، هەوڵی دانوستانی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ کۆمەڵەی موسڵمانان دا سەبارەت بە پێگەی سیک لە ناوخۆی پاکستان، هەوڵیان دا بەڕیتانیا ناچار بکەن ڕێکخستن بۆ ئاسایشی سیکەکان بسەپێنن، پێشنیاری دەوڵەتێکی سەربەخۆیان بۆ سیکەکان کرد و دواجاریش پێشنیارێکی خستە ڕوو بۆ دابەشکردنی پەنجاب بە درێژاییی هێڵەکان کە هەموو سیکەکان لەناو هیندستاندا بمێننەوە.  کە هەڵبەت هەموویان ڕەت کرانەوە.(٥٢).

تا هاوینی ساڵی ١٩٤٧ سەرکردەکانی سیکەکان بێهیوا بوون. لە ٢ی ئازاردا حکوومەتی هاوپەیمانی پەنجاب کە لە پارتی کۆنگرێس و سیکەکان و پارتی یەکێتیخوازان نێوان کۆمەڵگە پێکهاتبوو لە بەرامبەر هەڵمەتێکی گەورەی نافەرمانیی مەدەنیی کۆمەڵەی موسڵمانان داڕمابوو.(٥٣) لە مانگی فوریە و مارسدا موسڵمانان هێرشیان کردبووە سەر هیندۆس و سیکەکان لە لاهور و ئەمریتسار، دوو شارە سەرەکییەکەی ناوەڕاستی پەنجاب و ناوەکی ناوچەکە کە زۆرترین ئەگەری ناکۆکییان لەسەرە؛ زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس کوژران.(٥٤) زۆرترین هەڕەشەی مومکین پێشنیاری جیناح بوو لە دیسامبری ١٩٤٦ بۆ سەرکردەی سیکەکان سەردار بالدیڤ سینگ کە موسڵمانان و سیکەکان یەک بگرن بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو پەنجاب، لەکاتێکدا بەردەوام هەر جۆرە گەرەنتییەک بۆ پێگەی سیکەکان لە پاکستان ڕەت دەکرایەوە. ئەمە تەنها دەیتوانی ترسە سەرەکییەکانی سیکەکان زۆرتر بکات کە دەسەڵاتی موسڵمانان ستەمکارانە بێت و موسڵمانان بە هیچ نیشتەجێبوونێکی سەرەتاییی هەرێمی ڕازی نابن.(٥٥) لە کۆتاییدا، ڕوون بوو کە ڕێککەوتنی دابەشکردنی ٣ی حوزەیران، بە ئەگەرێکی زۆرەوە، نزیکەی ٢ ملیۆن سیک لە پاکستان ئاوارە دەکات.

دەردەکەوێت لەم دۆخەدا سەرکردەکانی سیکەکان پلانێکی چوار خاڵی دواڕێگایان داڕشت بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆیان بە شێوەیەکی تاکلایەنە: یەک: ئەگەر ئیمتیازاتی سنوورەکان جێگەی ڕەزامەندی نەبوو، تا دەتوانن ڕکابەریی ناوچە سەرەکییەکانی سیکەکان لە ناوەڕاستی پەنجاب بکەن و بەرامبەر هەوڵە ئەگەرییەکانی موسڵمانان بن بۆ ڕکابەریکردن لە هەر بەشێکی ڕۆژهەڵاتی پەنجاب بەڕەنگاری بکەن. دوو: بۆ چۆڵکردنی زۆربەی سیکەکان لە ڕۆژئاوای هێڵەکە. سێ: بۆ نەهێشتنی دانیشتووانی موسڵمان لە ڕۆژهەڵاتی هێڵەکە، بەم شێوەیە ڕێژەی سیکەکان لە ڕۆژهەڵاتی پەنجاب دوای جەنگ زیاد دەکات و چوار: دواتر، فشارخستنە سەر حکوومەتی هیندستان بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی پەنجاب بە مەبەستی دروستکردنی پارێزگایەکی ڕاستەقینەی زۆرینەی سیکەکان.

هەرچەندە بوونی پلانێکی لەو شێوەیە بە دڵنیایییەوە جێگیر ناکرێت، بەڵام بەڵگەی پێشنیارکراوی هەیە. هەر لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٤٧دا، پارتی پانتیکی سیکەکان بڕیارێکی دەرکرد کە تا کۆتایی بە شەڕی پاکستان بهێنێت.(٥٦) کۆکردنەوەی سەربازی لە مانگی نیساندا دەستی پێ کرد و تا مانگی حوزەیران Sikh Akali Fauj، ٨ هەزار پیاوی هەبوو؛ جگە لەوەش، پارێزگاری پارێزگای بەڕیتانیا ڕاپۆرتی هەواڵگریی لەبارەی پلانێک بۆ تیرۆرەوە پێ گەیشت(٥٧). چەندین سەرکردەی سیکەکان، لەوانەش سەردار بالدیڤ سینگ، نوێنەری سیکەکان لە کۆمیسیۆنی سنوورەکان، بە ڕوونی باسیان لەوە کرد کە ڕێز لە ئیمتیازی ناپەسەندی تیرۆریستان ناگرن.(٥٨) شەڕەکان زۆر پێش ئەوەی ئیمتیازەکە ڕابگەیەنرێت دەستی پێ کرد؛ لە ٣٠ی تەممووزەوە، هێزەکانی سیکەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی موسڵمان لە ناوچەی ناوەڕاستی دەوروبەری لاهور و ئەمریتسار، کە لەلایەن هەردوو پێکهاتەکەوە ناکۆکیی لەسەر بوو، هەروەها کۆمەڵگەی موسڵمانەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی پەنجابدا بوون(٥٩) تا کۆتاییی ئاگۆست، ڕۆژهەڵاتی پەنجاب لە دانیشتووانی موسڵمانەکەی سڕایەوە(٦٠).

بەڵگەی سەرەکی کە چۆڵکردنی سیکەکان لە ڕۆژئاوای پەنجاب پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو ئەوەیە کە زۆربەی سیکەکان پێش ئەوەی کێشە لە ناوچەکانیان سەر هەڵبدات ڕۆیشتوون؛ هەروەها ئامادەکارییەکی باشتریان نیشان دا لەچاو پەنابەرە موسڵمانەکان کە بە ڕێگای دیکەدا دەڕۆن و توانییان بە کەلوپەلی زیاتر و زیانی گیانیی کەمترەوە خۆیان دەرباز بکەن. پاشان سیکەکان پاڵیان بە دابەشکردنی زیاتری پەنجابەوە نا بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی زۆرینەی سیکەکان، کە لە ساڵی ١٩٦٦دا بەدی هات.(٦٢)

هەروەها شەڕی پەنجاب بووە هۆی پاکتاوی نەتەوەییی زیاتر لە پارێزگاکانی دراوسێدا. لە مانگی ئەیلوول پەنابەران کە چیرۆکگەلێکیان لە دڕندەیییەکانیان هەڵگرتبوو، ڕژانە ناو دەلهی و پارێزگا یەکگرتووەکان، ئەمەش بووە هۆی کۆمەڵکوژیی تۆڵەسەندنەوە لە موسڵمانان، کە لە بەرامبەردا بووە هۆی هێرشی موسڵمانان بۆ سەر هیندۆسەکان و سیکەکان لە شارەکانی ڕۆژئاوای پاکستان وەک پیشەوەر و کەراچی. هەروەها هەردوو لا هێرشیان کردە سەر کاروانی پەنابەران و شەمەندەفەرەکان کە بە خودی پەنجابدا تێدەپەڕین.(٦٣) بە گشتی سەدان هەزار کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ ملیۆن پەنابەر لە نێوان هیندستان و ڕۆژئاوای پاکستان ئاڵوگۆڕ کران.(٦٤).

هۆکارێکی دیکەی زیانی گیانی لەم شەڕەدا، شکستی حکوومەتەکانی بەڕیتانیا، هیندستان، یان پاکستان بوو لە ئەنجامدانی ئامادەکارییەکی مانادار بۆ پاراستنی پەنابەران لە پەنجاب، بەشێکیش لەبەر ئەوەی هەموویان ئەو قەبارە و لە ناکاو پەرەسەندنەی شەرەکەیان بە کەم سەیر کرد، هەروەها لەبەر ئەوەی هیندییەکان و پاکستانییەکان نەیاندەویست بە جووڵەی دانیشتووان شەرعییەت بدەن یان هانیان بدەن.(٦٥) بەڕیتانییەکان فەرماندەییی هێزی سنووری هیندستانیان دەکرد، کە بڕیار بوو توندوتیژیی کۆمەڵایەتی لە پەنجاب کۆنتڕۆڵ بکات، پێکهاتبوو لە ٥٠٠٠٠ کەس، کە زۆر بچووک بوو بۆ ئەو ئەرکە و زۆرێک لە سەربازەکانی بە هۆکاری کۆمەڵایەتی جێی متمانە نەبوون. کەمپەکانی گواستنەوە و پێشوازی ئامادە نەکرابوون. هەروەها بۆ چەند هەفتەیەک حکوومەتی هیندستان بەردەوام بوو لە ناردنی شەمەندەفەری پەنابەرانی موسڵمان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پەنجابەوە، لەبری ئەوەی لە دەوروبەری پەنجابدا بن.(٦٦).

هیچ کام لە لایەنەکان هیچ هەوڵی وزەبەخشیان نەدا بۆ پاراستن، خۆراکدان، یان داڵدەدانی ئەو پەنابەرانەی کە لە پەنجابدا تێدەپەڕین. ئەگەر پەنابەران بەرەو ناوەندی ڕاپەڕینی سیکەکان ڕەوانە نەکرابایە، دەکرا ژیانی زۆرێک کە لە پەنجاب لە دەست چوو ڕزگار بکرایە. نزیکەی هەموویان دەکرا ڕزگار بکرایە ئەگەر ئینگلیزەکان هێزی جێی متمانەی پێویستیان بۆ دابین بکردایە بۆ کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکە، یان هاوپەیمانگەلێکی بدۆزیایەتەوە کە بتوانن ئەو کارە جێبەجێ بکەن. وانەی پەنجاب ئەوە نییە کە جووڵەی دانیشتووان دەبێت تێچووی زۆری هەبێت، بەڵکوو ئەوەیە کە نابێت پەنابەران ناچار بکرێن بە ناوچەیەکی شەڕدا تێپەڕ ببن(٦٧).

هەرچەندە شەڕی پەنجاب زۆرترین زیانی گیانی لە ململانێ کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ساڵانی ١٩٤٥ و ١٩٤٧دا پێکهێناوە، بەڵام ناوچەیەکی دیکەی هیندستانیش گرینگییەکی تایبەتی بۆ ئەم شیکارییە هەیە. بە پێچەوانەی پەنجاب، دابەشبوونی بەنگال بە شێوەیەکی بەرچاو دووڕیانێکی ئەمنی لەو پارێزگایەدا کەم کردەوە؛ دڵنیای کردەوە کە ملیۆنان هیندۆس لە ڕۆژئاوای بەنگال ناچار نابن لەژێر دەسەڵاتی موسڵماناندا بژین و بە پێچەوانەی پەنجابەوە، هێڵی دابەشکردنەکە بە سەرکەوتووییی ئەو ناوچانەی جیا کردەوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی هەریەک لە دوو کۆمەڵگەکە دانیشتوویان هەبوو. لە هەمووی گرنگتر، هیچ لایەنێکی سێیەم نەبوو کە پاڵنەرێکی ئەمنیی سەرسەختی هەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکلاییکردنەوەکە. لە ئەنجامدا ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و هێڵی دابەشبوونەکە توندوتیژیی لە بەنگال دابەزاند بە چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی هەردوو لایەن. لە ساڵێکی پێش سەربەخۆییی پارێزگاکەدا زیاتر لە ٥ هەزار کەس کوژران، بەڵام دوای ئەوە زۆر کەم بوون.(٦٨) لە نێوان ساڵانی ١٩٤٧ بۆ ١٩٥١، ٣.٥ ملیۆن کەس لە نێوان هیندستان و ڕۆژهەڵاتی پاکستاندا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و پلان بۆ داڕێژراو گواسترانەوە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

ئایا دابەشبوون ڕق و کینە و ململانێی نوێی لێ کەوتەوە؟ ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لە ساڵانی ١٩٤٧-١٩٥١دا دووڕیانەکانی ئاسایشی هیندۆسی-موسڵمانی لە سەرانسەری زۆربەی هیندستان و پاکستاندا چارەسەر کرد، چونکە زۆر کەم هیندۆس لە پاکستان مانەوە، لەکاتێکدا موسڵمانانی هیندستان زۆر کەمن و پرشوبڵاون و زۆر دوورن لە هەر یارمەتییەکی ئەگەری، تەنانەت بە خەیاڵیش بەرەنگاری حکوومەتی هیندستان بن. توندوتیژیی پرشوبڵاوی هیندۆسی-موسڵمان هێشتا لە هیندستان ڕوو دەدات، هەرچەندە لە ئاستێکی نزمدایە بە بەراورد لەگەڵ هەڕەشەکانی هەردوو لایەن لە ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٤٠ یان واقیعی ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٧.

سەربەخۆییی هیندستان و پاکستان بووە هۆی ململانێیەکی نوێ، ئەویش لەسەر کۆنترۆڵکردنی دەوڵەتی پێشووی میرنشینی جامو و کشمیر. ئەم ململانێیە نەک لەبەر ئەوەی هیندستان دابەش کرابوو بەڵکوو لەبەر ئەوەی کشمیر کە نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتووانەکەی موسڵمان بوون، دابەش نەبووبوو. کێشانی هێڵی جیابوونەوە لە ڕێگەی کشمیرەوە ئاسانتر دەبوو لە پەنجاب یان تەنانەت بەنگال، چونکە زۆربەی دانیشتووانی هیندۆسیی ویلایەتەکە لە باشووریترین بەشدا، جامو، لە تەنیشت هیندستان نیشتەجێ بوون و سنووری نێوان جامو و باقی ویلایەتەکەش تا ڕادەیەکی زۆر شاخاوییە.(٦٩)

دابەشنەکردنی کشمیر دووڕیانەکانی ئاسایشی هیندۆسی و موسڵمانی بە سێ شێوە توندتر کرد، مێژوویەکی پڕ لە ململانێی لێ کەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە. یەکەم: هەرچەندە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە کشمیر لە زۆر بوارەکانی دیکە باشتر بوون و مەهاراجا هاری سینگ لە سەرەتادا هەوڵیدا کشمیر سەربەخۆ بهێڵێتەوە، بەڵام تا مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٧ هەموو پێکهاتەکان هۆکاریان هەبوو بۆ هەڕەشە لە سەر ئاسایشی خۆیان. هەردوو گرووپەکە ئاگاداری ئەوە بوون کە هیندستان و پاکستان هەریەکەیان ئیدیعای کشمیر دەکەن، هەردووکیان گوێیان لە دڕندەیییەکانی پەنجاب بووە و هەندێک لە سەربازەکانی مەهاراجا دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر دانیشتووانی موسڵمان(٧٠).

دووەم: کشمیر هاوسنوورە لەگەڵ ناوەندە ئابوورییە سەرەکییەکانی هەردوو وڵات و بەم پێیەش لە ڕووی ستراتیژییەوە بەنرخە. لە مانگی ئۆکتۆبەردا مەهاراجا سەربازانی سیکەکانی لایەنگری هیندستان بانگهێشت کرد و چەند هەفتەیەک دواتر هێزی ناڕێکخراوەییی موسڵمانەکان لە پاکستانەوە هێرشیان کردە سەر. هەردوو سوپای ئاسایی دەستوەردانیان کرد. کوژراوانی شەڕ گەیشتە ١٥٠٠ کەس پێش ئەوەی ئاگربەست لە سەرەتای ساڵی ١٩٤٩ واژۆ بکرێت.(٧١) هیندستان زۆربەی ویلایەتەکەی کۆنترۆڵ کرد، بەڵام پاکستان لە ساڵی ١٩٦٥ جارێکی دیکە داگیرکاریی کردەوە و لە ساڵی ١٩٧١دا شەڕی سنووری زیاتر سەری هەڵدا.

سێیەم: لەژێر دەسەڵاتی هیندستاندا سیاسەتی کشمیر بە تێپەڕبوونی کات زیاتر کۆمەڵایەتی بووە (گشتگیرتر بووە) و ئاسایشی هەموو گرووپەکان دەخاتە مەترسییەوە. لە سەرەتای شەستەکان بە دواوە، زیادبوونی بەشداریی سیاسی بووەتە هۆی چەندین خولی داواکاری بۆ سەربەخۆیی لەلایەن موسڵمانانەوە و وەڵامەکانی حکوومەتی هیندستان کە لە ڕاستیدا دەسەڵاتی ناوخۆییی کەم کردەوە. بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٢ حکوومەتی کشمیر پشتگیریی لە پێشنیارێک کرد بۆ ئەوەی ڕێگە بە گەڕانەوەی پەنابەرانی ساڵی ١٩٤٧ (واتە موسڵمانان) بدات، ئەمەش نیگەرانیی لێ کەوتەوە کە ئێستا هیندۆس و سیکەکان کە لەسەر موڵک و ماڵی پێشووی پەنابەران نیشتەجێ بوون، بێبەش بکرێن. کاتێک هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٨٣ جارێکی دیکە هەمان حکوومەتی بە دەنگدانێک بۆ درێژاییی هێڵە کۆمەڵایەتییەکان گەڕاندەوە، ئیندیرا گاندیی سەرۆکی هیندستان حکوومەتی ویلایەتی لابرد و ڕێوشوێنی سەرکوتکارانەی دەست پێ کرد.(٧٢) لە کۆتایییەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە کشمیر بە یارمەتیی پاکستان لەگەڵ یاخیبووانی موسڵمان خەریکی بەرەنگاربوونەوەیە. زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس کوژراون و بە کردەوە هەموو دانیشتووانی هیندۆسی دۆڵی کشمیر (نزیکەی ٢٥٠ هەزار) ماڵەکانیان بە جێ هێشت (ئاوارەبوون). دیار نییە چەند موسڵمانی کشمیر پشتگیری لە یاخیبووەکان دەکەن، بەڵام نزیکەی هەموویان بە تەواوی لە دەسەڵاتی حکوومەتی هیندستان دوور کەوتوونەتەوە.(٧٣) لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٨ـەوە کشمیر بووەتە جێی سەرنجی هەڕەشە ئەتۆمییە هاوبەشەکانی هیندستان و پاکستان.

گرنگترین ململانێ لەناو پاکستاندا لە دوای سەربەخۆیییەوە، جیابوونەوەی پاکستانی ڕۆژهەڵاتی بەنگالی‌زمان (بەنگلادێش) بووە لە ڕۆژئاوا کە زۆرینەی ئوردوزمانە لە ساڵی ١٩٧١دا (کە ئەمەش بووە هۆی شەڕی نێودەوڵەتیی نێوان پاکستان و هیندستان لە ساڵی ١٩٧١).(٧٤) ڕوونکردنەوە ئەگەرییەکانی ئەم ململانێیە دامەزراوە نادیموکراتیکەکان لە خۆ دەگرێت کە ڕێگەیان بە پاکستانی ڕۆژئاوا دا زاڵ بێت بەسەر سیاسەتی پاکستاندا و کاردانەوەی لە دژی سەرکوتکردنی دەوڵەتی و گرژییە نەتەوەیی و زمانەوانییەکان؛ بەڵام ئەم ململانێیە ناتوانرێت بخرێتە ئەستۆی جیابوونەوەی هیندۆس و موسڵمانان لە ساڵی ١٩٤٧.

لە کۆتاییدا،  پاکستان و هیندستان هەردووکیان خاوەنی چەندین گرووپی کەمینەنەتەوەیین، لەوانە: سیک، ناگا، تریپورا و ئەوانی دیکە لە ناو هیندستان و، بەلوچ، پاتان و موهاجیر لە پاکستان، کە بۆ سەربەخۆییی زیاتر خەباتیان کردووە یان تەنانەت شۆڕشیان کردووە.(٧٥) هەندێک لەم ناکۆکییانە پێش سەربەخۆیی بوون و هیچ ڕێگەیەکمان نییە بۆ ئەوەی دیاریی بکەین کە ئایا هیچیان لە چوارچێوەی هیندستانێکی یەکگرتوودا ڕوویان دەدا یان نا. یەک ئاوارتەی هەیە؛ ئەو ململانێیەی کە لەم ساڵانەی دواییدا سەری هەڵداوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە شاری کەراچی، لە نێوان موهاجیرەکان (پەنابەرانی هیندستان و نەوەکانیان) و کۆمەڵگەی سندی پێش ساڵی ١٩٤٧، کەوتووەتە ژێر دابەشبوونی هیندستان و ئاڵوگۆڕی دانیشتووان کە لە ئەنجامدا دروست بووە، و تا ساڵی ١٩٩٧ زیاتر لە ٣٥٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.(٧٦)

دەبوو چی بکرایە؟ کێشەی سەربەخۆییی هیندستان دابەشبوون نەبوو، بەڵام ئەو دابەشکردنە دوور نەبوو. بەس لە هەمووی گرنگتر، هیچ بڕگەیاسایەک بۆ نیشتمانی سیکەکان نەبوو، چ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ یان وەک پارێزگایەکی هیندستان. هەرچەندە سیکەکان تەنها لە سەدا ١.٢ی دانیشتووانی هیندستان بوون، بەڵام ٦ ملیۆن کەس بەو شێوەیەی کە ئیرادەدار و ڕێکخراو و چەکدار بوون، نەدەکرا پشتگوێ بخرێن و هێشتا هیوایان بە ئاشتی هەبوو. بەشە سەختەکە ئەوەیە کە لەبەر ئەوەی سیکەکان زۆرینەی ڕەها نەبوون لە هیچ قەزایەکی پەنجابدا، هەر نیشتمان و هەرێمێک پێویستی بە پلاندانان هەبوو بۆ گواستنەوەی بەرچاوی دانیشتووان و بەم هۆیەوە پابەندبوونی بەرچاوی سەرچاوەکان بۆ پاراستن و نیشتەجێکردنی دووبارەی پەنابەران هەبوو.

دووەم: دەبوو کەشمیر بەبێ لەبەرچاوگرتنی خواستی مەهاراجا بخرایتە ناو یەکلاکردنەوەی گشتییەوە. ڕەنگە ئەنجامەکەی دابەشبوونێک بووبێت کە لەبارتر بوو بۆ پاکستان لەو دابەشکردنەی کە بە هۆی شەڕەوە بە دەست هاتبوو، هەروەها خۆی لە گیرخواردن و سەرگەردانیی کۆمەڵگەیەکی گەورە، چ لاواز و چ هەڕەشەئامێز، لە دیوی هەڵەی هێڵەکەدا دەپاراست.

فەڵەستین و ئیسڕائیل

شەڕی سەربەخۆییی ئیسڕائیل ژیانی ٦ هەزار جوولەکە و ڕەنگە زیاتر لە ١٠ هەزار عەرەبی کردە قوربانی و زیاتر لە ملیۆنێک خەڵک ئاوارە بوون؛ نزیکەی ٧٥٠ هەزار عەرەبی فەڵەستینی لە ئیسڕائیل هەڵهاتن، لەکاتێکدا زیاتر لە نیو ملیۆن جوولەکە لە وڵاتانی عەرەبییەوە کۆچیان کرد بۆ ئیسڕائیل.(٧٧) وەک ئێرلەند و هیندستان، ئەم تێچوونانە دەرئەنجامی دووڕیانە ئەمنییەکان بوون کە بە هۆی سەربەخۆیییەوە دروست بوون، نەک دابەشبوون.

ئایا دابەشبوون توندوتیژیی کەم کردەوە یان زیادی کرد؟ هیچ یەک، هیچ کاریگەرییەکی نەبوو. کەسانی زۆر کەم لەمڕۆدا پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دەکرا لە دابەشکردنی فەڵەستین ڕێگری بکرێت. لە ساڵی ١٩٤٦ بە دواوە دانیشتووانی جوولەکەکان ڕاپەڕینێکیان دەست پێ کرد کە هێزەکانی بەڕیتانیا نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی بکەن و ناچار بوون بکشێنەوە. فەڵەستینێکی سەربەخۆی یەکگرتوو مەحاڵ بوو، چونکە جوولەکەکان ملکەچی حوکمڕانیی زۆرینەی عەرەب نەدەبوون، عەرەبیش هیچ ڕێکخستنێکیان قبووڵ نەدەکرد کە دەسەڵاتی سیاسی بۆ جوولەکەکان یان تەنانەت درێژەدان بە کۆچی جوولەکەکان بدات. عەرەبە فەڵەستینییەکان لە ساڵی ١٩٢٩ لەسەر ئەم پرسانە ئاژاوەی گەورەیان ئەنجام دا، هەروەها لە ساڵی ١٩٣٦ تا ١٩٣٩ ڕاپەڕینێکی گەورەیان ئەنجام دا.

کشانەوەی دەسەڵاتی بەڕیتانیا لە فەڵەستین، ئیدیعای ڕکابەریی عەرەبی و جوولەکەکان لەسەر خاک و شێوازی تێکەڵاوی نیشتەجێبوونی دانیشتووان، دووڕیانێکی ئەمنیی هێندە توندی دروست کرد کە شەڕی ناوخۆ حەتمی بوو. سێ ناوچەی سەرەکیی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان -ڕۆژهەڵاتی جەلیل، شریتی کەنار دەریاکان لە حەیفاوە تا تەلاویڤ و قودس(ئورشەلیم)- هەموویان دانیشتووانی بەرچاوی عەرەبیان لە خۆ گرتبوو و لەوەش گرنگتر، بە هۆی ناوچە سەرجەم عەرەبەکانەوە لە یەکتر جیا کرابوونەوە (بڕوانە نەخشەی ٣). پلانی دابەشکردن کە پێشبینیی گواستنەوەی دانیشتووانی بەرچاوی نەکردبوو، نەیدەتوانی هیچ بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم دووڕیانە ئەمنییە و ئەو پلانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نۆڤێمبەری ١٩٤٧دا دەنگی پێ دا، لەم ڕێوشوێنە بێبەری نەبوو.(٧٨)

لە بەرامبەر ململانێی چەکداری لە ناوخۆ و هەروەها لەشکرکێشیی دەرەکیدا، دەوڵەتی جوولەکەکان تەنیا لەو کاتە دەتوانێ بمێنێت کە یەک: بەرفراوانتر بێت بۆ ئەوەی سێ بەشە سەرەکییەکەی بەیەکەوە ببەستێتەوە و دوو: بەشێکی زۆری عەرەبەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی جوولەکەکانەوە بگوازێتەوە دەرەوە، بە تایبەتی لە گرینگترین شوێنە ستراتیژییەکانەوە. شێوازی سڕینەوەی نەتەوەیی لە کاتی جەنگدا پەیڕەوی لە لۆژیکی دووفاقیی ئەمنی دەکرد. سەرکردەکانی حکوومەتی ئیسڕائیل و هێزە سەربازییەکانی ئیسڕائیل لە هەندێک شوێن هانی دانیشتووانی عەرەبیان دەدا بۆ مانەوە، لە هەندێکی تردا زۆرێکیان هەراسان کرد یان ترساندنیان بۆ هەڵاتن و لە هەندێکی تردا دەرکردنی زۆرەملێیان ئەنجام دا، ئەمەش بەپێی پێویستییە ستراتیژییەکانی  شوێن و کات جێبەجێ دەبوو.

دوو ڕووداوی دژبەیەکی جەمسەری کە تەنها دە هەفتە و پەنجا میل لەیەکترەوە دوورن، ئەم داینامیکە نیشان دەدەن. لە کۆتاییی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٤٨ جوولەکەکان کۆنترۆڵی شاری حەیفایان بە دەست هێنا کە حەشیمەتیان بە شێوەیەکی یەکسان تێکەڵ بوو. نزیکەی یەکسەر هەموو دانیشتووانی عەرەب، نەک تەنها خەڵکی حەیفا بەڵکوو هەموو شارۆچکە کەنارییەکانی باکوور تا سنووری لوبنان، ماڵوحاڵی خۆیانیان بە جێ هێشت و بەرەو لوبنان هەڵهاتن. حکوومەتی ئیسڕائیل بەم کۆچکردنە سەری سووڕ ما و بێزار بوو، سیاسەتمەداران و سەربازانی ئیسڕائیل هەوڵیاندا دانیشتووان ڕازی بکەن بۆ مانەوە.(٧٩) بە پێچەوانەوە لە سەرەتای مانگی تەممووزدا سەربازانی هاگانا شارۆچکە عەرەبییەکانی لۆد (لیدا) و ڕاملێیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تەلاویڤ گەمارۆ دا و تەواوی دانیشتووانەکانیان دەرکرد -بە گشتی ٦٠ هەزار کەس- بە ئاگاداریی چلوهەشت کاتژمێر، تەنها بەو کەلوپەلانەی کە دەیانتوانی هەڵیانبگرن.(٨٠)

جیاوازی لە زەروورەتی ستراتیژیکی هۆکاری ئەم جیاوازییە لە هەڵسوکەوتدایە. کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست لە باکووری حەیفادا ناوچەیەکی تەواو عەرەبی بوو، هیچ جوولەکەیەکی تێدا نەژیاوە و لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە نەبوو کە پێویستی بە ڕزگارکردن هەبێت. بەڵام لۆد و ڕاملی لەسەر ڕێگای سەرەکی لە تەلاویڤەوە بۆ قودسدان لەکاتێکدا کە بەشی (گەڕەکی) جوولەکەکانی قودس گەمارۆ درابوو و سەرکردەکانی ئیسڕائیل دڵنیا نەبوون کە ئایا دەتوانێت خۆی ڕابگرێت یان نا. کاروانەکانی دابینکردنەوە و بەهێزکردن دەبوو بە شەقامەکانی ئەو دوو شارۆچکەیەدا تێپەڕن و بە زۆری ناچاربوون شەڕ بکەن. تا ئەو شارۆچکەیانە (هەروا هەندێک گوندی دیکەی بە درێژاییی ڕێگاکە) لە دەستی عەرەبەکاندا بمایننەوە، ئاسایشی ئورشەلیم پارێزراو نەدەبوو.(٨١).

شەڕەکە لە ساڵی ١٩٤٩ کۆتاییی هات، لە حاڵێکدا دووڕیانێکی ئەمنیی ئیسڕائیل و عەرەب بە جیابوونەوەیەکی تەقریبەن تەواو، ئەگەر بە تەواویش چارەسەر نەبوو، باشتر بوو. ئیسڕائیل خاکێکی بەرگریکراوی مسۆگەر کرد کە شارۆچکە بنەڕەتییەکانی جوولەکەکان و بۆشایییەکانی نێوانیان لە خۆ گرتبوو. ئەو ١٥٦ هەزار عەرەبەی دیکە کە مابوونەوە لە سەدا ١٥ی دانیشتووانی دەوڵەتی نوێیان پێک نەدەهێنا و ناڕێکخراو و بێورە بوون، هەر بۆیە لەلایەن ئیسڕائیلییە جوولەکەکانەوە وەک هەڕەشەیەکی بەرچاو هەستیان پێ نەدەکرا.(٨٢) غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و شاری کۆنی قودس کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای میسر و ئوردن؛ هیچ جوولەکەیەک لەم ناوچانەدا نەمایەوە.

ئایا دابەشبوون بووە هۆی زیادبوونی ڕق و ململانێی نوێی لێ کەوتەوە؟ ئیسڕائیل لە دوای سەربەخۆیییەوە توندوتیژییەکی بەرچاوی نێوان گرووپەکان بە خۆیەوە نەبینیوە، بەڵکوو چوار شەڕی دژی دەوڵەتانی دراوسێی لە ساڵانی ١٩٥٦، ١٩٦٧، ١٩٦٩-٧٠ و ١٩٧٣ ئەنجام داوە؛ دوو جار بەشێک لە لوبنانی داگیر کردووە، لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٨٢-٨٥ و لە ساڵی ١٩٨٧ەوە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی ڕێکخراوەیی بووەتەوە لە بەرامبەر داگیرکردنی کەناری ڕۆژئاوا و غەززە. ئیسڕائیل بووەتە ئامانجی بەردەوامی تیرۆر و هاووڵاتییانی ئیسڕائیلیش هێرشی تیرۆریستییان ئەنجام داوە.

دابەشبوون هیچ ڕۆڵێکی نەبوو لە هۆکاری بەردەوامبوونی توندوتیژی لە دوای ساڵی ١٩٤٩ کە تەنها لە ئەنجامی بوونی دەوڵەتی جوولەکەکانەوە بوو. زۆربەی عەرەبەکان ئامادە نەبوون بوونی بەرفراوانی جوولەکەکان لە فەڵەستین قبووڵ بکەن، لە لایەکی دیکەوە ئیسڕائیلییەکان گومانیان لە عەرەبەکان دەکرد کە ئامانجی کۆمەڵکوژییان هەبێت. بەڵام سەرەڕای شەڕ و تیرۆر، زۆربەی خەڵکی سڤیل لە هەردوو لا نزیکەی پەنجا ساڵە زۆربەی کاتەکان سەلامەت بوون، ئەمەش پێش گواستنەوەی دانیشتووان وا نەبوو. بە تێپەڕبوونی کات زۆرێک لە هەردوو لا وازیان لە توندڕەوترین وێنەی دوژمن هێناوە. ئیسڕائیل پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ دوو وڵاتی دراوسێی خۆی واژۆ کردووە، پەیوەندییەکی ئارامتری لەگەڵ زۆربەی دەوڵەتانی دیکەی عەرەبیدا هەیە لەوەی کە جاران هەیبوو.

تاکە ململانێی نوێ کە لە دوای سەربەخۆییی ئیسڕائیلەوە سەری هەڵداوە، ئینتیفازەی فەڵەستینە، تا ڕادەیەکی زۆر بە هۆی سیاسەتی ئیسڕائیلەوە بووە بۆ دامەزراندنی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە، لە ڕاستیدا یەکگرتنەوەی ئەو دانیشتووانە بوو کە لە یەکتر جیا کرابوونەوە. پێش هاتنەسەرکاری پارتی لیکود لە ساڵی ١٩٧٧، زۆربەی نیشتەجێبوونەکان یان تەنها لەودیو هێڵی سەوزی ساڵی ١٩٤٩-١٩٦٧ یان وەک بنکەی ئاسایش لە ناوچە دوورەکاندا دانرابوون. بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٧٧ خێراییی بیناسازی خێراتر بوو، لەوانە: دامەزراندنی نیشتەجێبوون لە قووڵاییی ناوەڕاستی ئەو ناوچانەی کە عەرەب دانیشتوویان تێدا بوو، بەناوبانگترینیان دانانی ٤٠٠ جوولەکە بوو لە ناوەڕاستی شاری حەبرۆن کە ١٠٠ هەزار دانیشتووی تێدا بوو. ئەمەش دووڕیانێکی نوێی ئەمنیی دروست کرد، هەم لەبەر ئەوەی کە نیشتەجێبوونە نوێیەکان زەوییەکی زیاتر و زیاتریان داگیر ئەکرد و هەم لەبەر ئەوەی بڕگە یاسایییەکان پێویستی بە سنووردارکردنی ئازادیی هاتوچۆ لە نێوان شارۆچکە عەرەبییەکاندا هەبوو.(٨٣)

پێویستە چی بکرێت؟ ئاسایشی هاوبەش بۆ جوولەکەکان و فەڵەستینییەکان جارێکی دیکە پێویستی بە جیاکردنەوەی بەرچاوی دانیشتووان هەیە بە لابردنی ئەو شارۆچکە جوولەکانەی کە لە ئیسڕائیلەوە دوورن و ناتوانرێت پارێزگاریی لێ بکرێن جگە لە بەردەوامبوونی سەرکوتکردنی سەربازی فەڵەستینییەکان. ئەمەش سێ شارۆچکە لە غەززە و حەبرۆن و دەیان ناوچەی دیکە دەگرێتەوە. پێویست ناکات هەموو شوێنی نیشتەجێبوونەکانی جوولەکەکان لابرێن؛ زۆربەیان کە ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر هێڵی سەوز لە ئیسڕائیلەوە جێگیرن و وەکوو قەراغی ئورشەلیم یان دەشتی کەناری دەتوانرێت بخرێتە ناو ئیسڕائیلەوە بەبێ ئەوەی ناوەندەکانی دانیشتووانی عەرەبیش بگرێتەوە. لەو شوێنەی کە دانیشتووان پێشتر جیا کراونەتەوە، جووڵاندنی سنوورەکان ئاسانترە لە خەڵک.(٨٤) ڕەنگە هەندێک ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە ڕێکخستنی سنووری تاکلایەنە بە پاساوی یەکسانی یان یاسا. بەڵام هەردوو لایەن ئاسایشی زیاتر دەبێت و ڕەنگە یارمەتییان بدات لە کۆکردنەوەی ئیرادەی سیاسی بۆ جێبەجێکردنی جەوهەری ڕێککەوتنی ئاشتیی ئۆسلۆ لە ساڵی ١٩٩٣.

قوبڕس

ڕەخنەگرانی دابەشکردنی دیفاکتۆی قوبڕس لە ساڵی ١٩٧٤ دەڵێن هەرچەندە لەو کاتەوە بە کردەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام دابەشبوونەکە و ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لە ڕاستیدا ململانێکانی خراپتر کردووە نەک باشتر: “دابەشبوونی قوبڕس شتێک زۆرتر لە چەقبەستووییی درێژخایەنە کە هێشتا ماوەتەوە، ناجێگیرە و هێشتا پێویستی بە بوونی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە”(٨٥).

بەڵام لە ڕاستیدا دۆخەکە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سەقامگیر بووە. لە ماوەی بیستوچوار ساڵدا تەنها دوانزە حاڵەتی مردن بە هۆی ململانێی نەتەوەیی لە دوورگەکەدا تا ساڵی ١٩٧٤ ڕووی داوە.

ئایا دابەشبوون توندوتیژیی کەم کردەوە یان زیادی کرد؟ پێش ساڵی ١٩٦٠ قوبڕس لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیادا بوو؛ دانیشتووانەکەی نزیکەی لەسەدا ٨٠ یۆنانی و لەسەدا ٢٠ی تورکی بوون. لە ساڵانی ١٩٥٠دا بزووتنەوەی سەرەکیی سەربەخۆییی قوبڕس، EOKA، بزووتنەوەیەکی تایبەتی یۆنانی کە ئامانجی یەکگرتن بوو لەگەڵ شارە گەورەکان یۆنانی (enosis). کۆمەڵگەی تورک، لە ترسی هەژموونی یۆنانییەکان، بەردەوامیی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی پێ باشتر بوو یان ئەگەر نەتوانرا ڕێگری لە سەربەخۆیی بکرێت، دابەشبوونیان پێ باشتر بوو.(٨٧)

شێوازی نیشتەجێبوونی دانیشتووان لە دوورگەکەدا بوو بە هۆی دووڕیانێکی توندی ئەمنی. هەرچەندە زۆربەی گوندەکان و “چوارگەکان”ی شارۆچکە گەورەکان تەنها لەلایەن یەک گرووپەوە نیشتەجێ بوون، بەڵام نیشتەجێبوونی یۆنانی و تورکەکان لە سەرانسەری دوورگەکەدا پرشوبڵاو بوو، تەنها چڕییەکی کەم لە تورکەکان بەرەو باکوور هەبوو(٨٨). لە ئەنجامدا، لە ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٤ قوبڕس بە چوار قۆناغی گەورەی شەڕی ناوخۆدا تێپەڕی. یەکەم، لە ساڵی ١٩٥٥ەوە EOKA هێرشی کردە سەر هێزەکانی بەڕیتانیا، “ئاریکاران” و کۆمۆنیستە یۆنانییەکان و تورکەکانی قوبڕسی کە لە حکوومەت و پۆلیسی بەڕیتانیادا خزمەتیان دەکرد و کۆمەڵگەی تورک بە گشتی. تاقمە تیرۆریستییەکانی تورک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی یۆنانی. پێش ئەوەی بەڕیتانیا لە ساڵی ١٩٦٠دا سەربەخۆیی بدات، لانیکەم ٥٠٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.(٨٩)

دووەم: هەرچەندە دەستووری حکوومەتی نوێ بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵات و قەدەغەکردنی یەکگرتنی(enosis) لە خۆ گرتبوو، بەڵام سەرکردەکانی قوبڕسی یۆنانی، لەنێویاندا سەرۆک قەشە ماکاریۆس، بەردەوام بوون لە داکۆکیکردن لە حوکمڕانیی زۆرینەی یۆنان و هەروەها یەکگرتن. هەروەها لە ساڵی ١٩٦٣ قوبڕسییە یۆنانیەکان دەستوورەکەیان هەڵوەشاندەوە و حکوومەتێکی نوێیان دامەزراند کە هەمووی یۆنانی بوو. لە دیسامبری ساڵی ١٩٦٣ جارێکی دیکە شەڕی ناوخۆ سەری هەڵدا و هەر زوو هێزەکانی یۆنان لابەلا هەموو وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کرد جگە لە چەند شارۆچکەیەکی کەم لە بەشی باکووری دوورگەکە (بڕوانە نەخشەی ٤). لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٦٤ هێرشێک بۆ سەر تاکە دەرچەی قوبڕسی تورک کە بەرەو دەریا مابووەوە لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە ڕاگیرا. لانیکەم ٥٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٥ هەزار پەنابەری تورکی قوبڕسی نیشتەجێ کران. لە ساڵی ١٩٦٤ تا ١٩٦٨ زۆربەی ناوچەکانی ژێردەستی تورکیا لەژێر گەمارۆی ئابووری دیفاکتۆدا بوون.(٩١)

سێیەم: دوای بەهێزکردنی سەربازی لەلایەن ناسیۆنالیستە قوبڕسییەکانی یۆنانی، لەنێویاندا ١٢ هەزار سەربازی سوپای یۆنان کە لە قوبڕس جێگیر کرابوون وەک ڕێگرییەک بۆ دەستوەردانی زیاتری تورکیا، هێزەکانی قوبڕسی یۆنانی لە مانگەکانی نیسان و نۆڤێمبەری ساڵی ١٩٦٧ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تورکیا.(٩٢) تورکیا بە هەڕەشەی هێرشی ئاسمانی و نیشتنەوەی سەربازەکان وەڵامی دایەوە. ئەمجارەیان ڕێککەوتنێک بە نێوەندگیریی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە هۆی کشانەوەی یەکەکانی سوپای یۆنان و لە ساڵی ١٩٦٨ سنووردارکردنی جوڵە لەسەر تورکەکانی قوبڕس هەڵگیرا. ڕەنگە زیانی گیانی لە نێوان ساڵانی ١٩٦٤ و ١٩٦٨ نزیکەی ٦٠٠ کەس بووبێت.(٩٣) لە ساڵی ١٩٦٨ تا ١٩٧٤ لایەنەکان دانوستانی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا، بەڵام قوبڕسییە یۆنانیەکان دەستبەرداری ئامانجی ئینۆس(enosis) نەبوون و تورکەکان قبووڵیان نەدەکرد.(٩٤)

لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٧١ ڕێکخراوێکی نوێی ناسیۆنالیستیی قوبڕسی بە ناوی EOKA B کە لەلایەن حوکمڕانی سوپای سەربازی لە ئاتنی پایتەختەوە پاڵپشتی دەکرا، دەستیان بە هێرشی تیرۆریستی کرد. لە ١٥ی تەممووزی ١٩٧٤دا، ماکاریۆس لە کودەتایەکی خوێناویدا ڕووخێنرا.(٩٥) ژمارەیەکی نادیار لە خەڵک کە ڕەنگە سەدان کەس بوون، کوژران. نیکۆس سامپسۆن، کەسێکی ڕاستڕەوی توندڕەو و بەناوبانگ بوو بە سەرۆکایەتیکردنی کۆمەڵکوژییەکان لە ساڵانی ١٩٦٣-١٩٦٤، وەک سەرۆککۆمار دەستنیشان کرا. کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە سەرتاسەری دوورگەکە لە حاڵی ڕوودان بوو(٩٦).

دواتر هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر قوبڕس و لە سەدا ٣٧ی دوورگەکەیان داگیر کرد و ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی تورکیایان لە باکوور دروست کرد. حکوومەتی سامپسۆن ڕووخا و ماکاریۆس دەسەڵاتی دەست پێ کردەوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا نزیکەی هەزار کەس کوژران کە زۆربەیان پاسەوانی نیشتمانیی قوبڕسی و مەدەنیی یۆنانی بوون، کە ژمارەیەکی زۆر کەمتر نەبوون لە ژمارەی کوژراوانی بیست ساڵی پێشوو. بەڵام داگیرکارییەکە هەزاران کەسی ڕزگار کرد کە ئەگەر پیاوانی وەک سامپسۆن بە ڕاستی بەرنامەکەیان جێبەجێ بکردایە، لەوانە بوو بکوژرابان. نزیکەی ٢٠٠ هەزار پەنابەری یۆنانی بەرەو باشووری هێڵەکە کۆچیان کرد و نزیکەی ٦٠ هەزار قوبڕسیی تورکیش ڕوویان کردە باکوور.(٩٧) هەرچەندە لەشکرکێشییەکەی تورکیا بەشێکی بە هۆی نیگەرانییەکانی نەتەوەپەرستییەوە بوو نەک مرۆیی، بەڵام ژیانی کەسانی زۆری ڕزگار کرد. بە خۆشییەوە قەت ناتوانین بڵێین کە چەند کەس ڕزگار بوون.

ئایا دابەشبوون ڕق و کینە و ململانێی نوێی دروست کرد؟ قوبڕسییە یۆنانییەکان تا ئێستاش دابەشکردنی قوبڕسیان قبووڵ نەکردووە و جگە لە تورکیا هیچ نەتەوەیەک دان بە کۆماری تورکی باکووری قوبڕسدا نانێت. چەند خولێکی دانوستان بە ڕێوە چوو کە تیایدا تورکەکان پێشنیاریان کردووە هەندێک زەوی بگەڕێننەوە یان قوبڕس وەک فیدراسیۆنێکی شل یەک بخەنەوە، بەڵام ئەم پێشنیارانە لەلایەن لایەنی یۆنانییەوە قبووڵ نەکراون.

سەرەڕای نەبوونی ئاشتەوایی، دۆخەکە بۆ نەوەیەک ئارام و هەروەها سەلامەت ماوەتەوە. هەردوو لا دەزانن کە گاریسۆنی سوپای تورکیا لە باکوور دەتوانێت شکست بە هەر هێرشێکی ئێحتماڵی ئیردەنتیستی (گێڕانەوەخواز)[8] بێنێت و هیچ کام لە لایەنەکان هیچ بەڵگەیەکیان نیشان نەداوە لەسەر پلان بۆ هەوڵدان بۆ تێکدانی دۆخی ئێستا.

سیاسەتی وڵاتانی جێنشین

ڕەخنەگرانی گواستنەوە و دابەشبوونی دانیشتووانی نەتەوەیی و ئەو مەترسیانەیان کە ئەم چارەسەرانە بۆ گەشەسەندنی سیاسی دروستی دەکەن، زیادە خەمڵاندوویانە. دوو بوارى سەرەکیی گەشەپێدان هەن کە پێویستە لە بەرچاو بگیرێن: دیموکراسیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کەمە نەتەوەیییەکان.

ئەو چوار دابەشبوونە لەم وتارەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، نۆ دەوڵەتی جێنشینی بە شێوەیەکی یاسایی یان دیفاکتۆیان بەرهەم هێناوە: کۆماری ئێرلەندا، ئێرلەندای باکوور، هیندستان، پاکستان، بەنگلادیش، ئیسڕائیل، دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری فەڵەستین، قوبڕس و کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور(TRNC) .

تا چەند دامودەزگا سیاسییەکانی ئەم دەوڵەتانە وەک دیموکراتیک دەناسرێن، بە ئاسانی بەو ڕادەیە دەپێورێت کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دەورەیی ئەنجام دەدەن کە دەتوانێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەی حکوومەت و سیاسەتەکانیدا بکات و ئەنجامەکانیش لەلایەن هێزێک وەک کودەتای سەربازی هەڵناوەشێنرێتەوە(٩٨). لە کۆی نۆ دەوڵەتی جێنشین، پێنج وڵات (ئێرلەند، ئێرلەندای باکوور، هیندستان، ئیسڕائیل و قوبڕس) دامەزراوەی سیاسییان هەیە. چوار دامەزراوە کە بە ڕوونی ڕاهاتووییی دیموکراسییان تێدایە. چوار وڵات (پاکستان، بەنگلادیش، دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری فەڵەستین، و TRNC ) بە تەواوی شایستە نین، بەڵام تەنانەت ئەم دەوڵەتانە بە ڕوونی لە چاو دەوڵەتانی پێش دابەشبوونیان کەمتر دیموکراسی نین و هەموویان لانیکەم وەک زۆربەی دراوسێکانیان دیموکراتیکن.

هەرچەندە پاکستان و بەنگلادیش هەمیشە فۆڕمی دیموکراتیکی بە ناویانەوە هەبووە، بەڵام هەریەکەیان لە کاتی سەربەخۆییی خۆیان (پاکستان ١٩٥٨-٧١ و ١٩٧٧-٨٨ و بەنگلادیش ١٩٧٥-٨٦)، زیاتر لە نیوەی کاتی سەربەخۆیییان  لەژێر دەسەڵاتی سەربازیدا بوون. بە بەراورد، دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەڕیتانیا لە هیندستان تا سەردەمی دابەشبوون، تا ڕادەیەکی زۆر لەسەر ئاستی پارێزگاکان دیموکراتیزە کرابوو، هەرچەندە لەسەر ئاستی نیشتمانی نەبوو و لە دەوڵەتە میرنشینەکاندا وا نەبوو. هەردوو وڵاتی پاکستان و بەنگلادیش خاوەنی ڕاهاتووییی دیموکراتیکن کە لانیکەم بەقەد ئەوانەی لە هەر ویلایەتێکی باشوور، باشووری ڕۆژهەڵات، یان ئاسیای ناوەڕاست، یان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزن. سێ ئاوارتە هەیە کە بریتین لە هیندستان و ئیسڕائیل (هەروەها دەوڵەتانی جێنشینی دابەشکردن) و دەتوانین بڵێین سریلانکایش.

هەرچەندە تا دوای ڕێککەوتنی ئۆسلۆ لە ساڵی ١٩٩٣ سەری هەڵنەدا، بەڵام دەتوانرێت دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری فەڵەستین وەک دەوڵەتێکی جێنشینی دیفاکتۆی دابەشبوونی ژێرفەرمانی فەڵەستین هەژمار بکرێت. لەکاتێکدا دەسەڵات بە ناو فۆڕمی دیموکراسی هەیە، بەڵام هێشتا گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیدا نەکراوە و زۆر جار دەربڕینی سیاسی سەرکوت دەکرێت. بەڵام لەگەڵ حکوومەتی زۆرەملێی بەڕیتانیا کە هیچ دامەزراوەیەکی نوێنەرایەتی لە سەرووی ئاستی شارەوانییەکاندا نەبووە، یان لەگەڵ دەوڵەتانی ناپەسەندی دیکەی عەرەبیدا بەراورد ناکرێت(٩٩). دەتوانین بپرسین ئایا دابەشبوونی ساڵی ١٩٤٧ کاریگەریی لەسەر گەشەسەندنی سیاسی دەوڵەتانی تەنیشت یەکتر هەبووە کە هەرێمی بە دەست هێناوە یان پەنابەرانی ڕاکێشاوە. بەڵگەیەکی کەم هەیە کە وابێت، چونکە هیچ کام لەم دەوڵەتانە جگە لە لوبنان نە پێش دابەشبوون و نە دوای دابەشبوون دامەزراوەی دیموکراتیکیان نەبووە(١٠٠).

کۆماری تورکی باکووری قوبڕسیش فۆڕمی دیموکراسیی هەیە بەڵام هەرگیز گۆڕانی حکوومەتی نەبووە. بەڵام پێش دابەشبوون لە ساڵی ١٩٧٤دا قوبڕسی یەکگرتوو و دیموکراسیی فەرمی هەرگیز گۆڕینی حکوومەتی نەبووە و ڕێگەی بە کەمینەی تورک نەدا کە هیچ ڕۆڵێکی سیاسییان هەبێت.(١٠١) بە بەراورد لەگەڵ ڕاهاتووییی دیموکراتییەکانی دراوسێکانی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەوانەی لە TRNC  پلەی مامناوەندی هەیە.

تەنانەت لەو شوێنانەی کە فۆڕمی دیموکراسیی هەیە، دەبێ بپرسین ئایا سەرەڕای ئەوەش کەمینەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لە مافی دەنگدان بێبەش دەکرێن؟ چوار لەم نۆ دەوڵەتە جێنشینە دانیشتووانی کەمینەی بەرچاویان هەیە. لە کۆماری ئێرلەندا و لە هیندستان کەمینەکان ڕووبەڕووی هیچ بەربەستێک نابنەوە بۆ بەشداریی سیاسی، هەرچەندە حکوومەتی هیندستان ئەو پارتە جوداخوازانەی قەدەغە کردووە کە یەکپارچەییی خاکی دەوڵەتیان خستووەتە مەترسییەوە.

هاوڵاتیانی عەرەبی ئیسڕائیل ڕووبەڕووی سەرکوتێکی بەرچاو بوونەتەوە، کە زۆرترین سەرکوت لە پانزە ساڵی یەکەمی دوای دابەشبووندا بووە. هەرچەندە زۆرێک لە سیاسەتی جیاکارییە فەرمییەکان هەڵگیراون، تا ئەم دوایییانە عەرەبەکان لە کارتێکەریی سیاسەتی کاریگەر قەدەغە کران بە هۆی تێگەیشتنێکی نافەرمی کە حیزبەکانی بەستراو بە دەنگی عەرەب ناتوانن بەشێک بن لە هاوپەیمانییەکی حوکمڕانی.(١٠٢) بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم بەربەستە لاواز بووە. هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاران کە لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ ئیسڕائیلی بە ڕێوە برد، پشتی بە پاڵپشتیی دوو پارتی عەرەبی بەستبوو، دەنگەکانی عەرەبیش نزیک بوو لە یەکلاییکردنەوەی ڕکابەریی سەرۆکوەزیرانی ساڵی ١٩٩٦ی نێوان شیمۆن پێرێس و بنیامین ناتانیاهۆ، کە تیایدا ناتانیاهۆ بە ڕێژەی ١١%ی دەنگدەرانی جوولەکە لە پێشەوە بوو و بە جیاوازیی تەنها لە سەدا ٠.٩ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بە دەست هێنا.(١٠٣)

لە ئێرلەندا باکوور، کاتۆلیکەکان بەربەستێکی کەمیان بەرەو ڕوو بووەوە لە بەردەم بەشداریکردن لە سیاسەتی ئاستی نیشتمانیدا، بەڵام بۆ ماوەی پێنج دەیە کاریگەرییان لەسەر حکوومەتی پارێزگاکە و ئۆرگانە ناوخۆیییەکان بە هۆی گێریماندەرەوە[9] کەم کرایەوە، بە تایبەتی لە شارەکانی لەندەندێری[10] و بێلفاست[11]، هەروەها لە هەندێک ناوچەی گوندنشین کە کاتۆلیکەکان زۆرینە بوون. جگە لەوەش، “پڕۆژەیاسای نوێنەرایەتیی گەل” لە ساڵی ١٩٤٦دا، هەندێک پۆلی دەنگدەرانی ئەگەری لە دەنگدان بێبەش کرد، کە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاتۆلیک بوون. ئەم پێشێلکارییانە تا ڕادەیەکی زۆر بە سەپاندنی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی بەڕیتانیا لە ساڵی ١٩٧٢ کۆتایی هات(١٠٤).

هەرچەندە ئەم سنووردارکردنانە بۆ مافەکانی کەمینەکان جددین، بەڵام ئەگەر دابەشبوون و گواستنەوەی دانیشتووان ڕووی نەدایە، سەرکوتی کەمینە نەتەوەیییەکان لە هەر حاڵەتێکدا خراپتر دەبوو. تەنانەت ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە دەکرا لە ساڵی ١٩٤٧دا بتوانرێت حکوومەتێکی فەڵەستینێکی یەکگرتوو بنیات بنرێت کە هێورتر لەوەی عەرەبەکان لە ئیسڕائیل مامەڵەیان لەگەڵ کەمینەی جوولەکەکاندا بکردایە، کۆمەڵگەی جوولەکەکان ئاسۆی حوکمڕانیی عەرەبیان ئەوەندە مەترسیدار دەبینی کە ئەوە دەکرا تەنیا بە چەقاندنی توانمەندی جوولەکەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە بسەپێندرێت. هەر مەیلێک بۆ لێبوردەییی حکوومەتێکی لەو جۆرە لە سەرەتادا هەبوایە، بە دڵنیایییەوە بە هۆی ئەو توندوتیژی و ترسە ئاسایشییە هاوبەشانەی کە لە پرۆسەی دامەزراندنی کۆنترۆڵدا دروست بوو، تێک دەچوو. کێشەی پرۆتستانتەکان لە ئێرلەندایەکی یەکگرتوودا هەمان شت بوو(١٠٥)

کێشەکان بۆ جیابوونەوە و دابەشبوون

ئەم شیکارییە سێ وانە بۆ بەڕێوەبردنی شەڕە ناوخۆیییە نەتەوەیییەکان پێشنیار دەدات. سەرەتا پێویستە ئاستی توندوتیژیی نێوان گرووپەکان و هەڕەشەکانی ئاسایشی یەکتر کە زیاتر لەوە  دەبێت پەنا بۆ جیابوونەوە و دابەشبوون ببەین، دەستنیشان بکەین. هەروەها پێویستە ئاستەکە بە شێوەیەکی پارێزگارانە دەستنیشان بکەین- کەس نایەوێت کۆمەڵگە فرەچەشنەکان هەڵبوەشێنێتەوە، تەنانەت ئەو کۆمەڵگەیانە کە بە توندی کێشەیان هەیە و بە دوای هیوایەکەوەن کە دوور ببنەوە لە توندوتیژیی بەرفراوان و بگەن بە ئاشتیی مەدەنی. ئەو ڕوانست و بەڵگانەی لێرەدا خراونەتە ڕوو دەتوانن یارمەتیدەرمان بن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو حاڵەتانەی کە بە ڕوونی لە سەرووی ئەو ئاستەنگەوەن؛ بەڵام لە نەبوونی ڕوانستێکی تەواو گەشەسەندوو سەبارەت بە هۆکارەکانی دوژمنایەتیی نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئاشتیدا، ناتوانین بە تەواوی بزانین کە ڕەنگە ئاستەنگی ڕاستەقینە لە کوێدا بێت.

بەڵام تەنانەت ئەم زانیارییە سنووردارەش سوودی لە سیاسەتدا هەیە. نابێت لە جیاکردنەوەی دانیشتووان لەو حاڵەتانەدا کە پێشتر توندوتیژییەکی بەرفراوان و دووڕیانێکی توندی ئەمنییان بەرهەم هێناوە، نائومێد بین (کۆتاییی بکەین)، تەنانەت ئەگەر لە هەندێک حاڵەتی لەو جۆرەدا ڕەنگە دواتر ئاواتمان ئەوە بێت کە زووتر مامەڵەمان کردبایە و لە حاڵەتەکانی دیکەدا ڕەنگە نەمانتوانیبایە کە بڕیار بۆ جێبەجێبوونی بدەین.

دووەم: لەکاتێکدا کە دەرەنجامی توێژینەوەکان لێرەدا ئەوە پیشان نادەن کە ئایا دابەشبوونی سەروەری کەم یان زۆر بە بەردەوامی دەبێت ڕوو بدات، بەڵام ئەوە دەگەیەنن کە دابەشکردن هەرگیز نابێت ئەنجام بدرێت مەگەر پێکهاتە نیشتمانییەکان لە ئێستاوە تا ڕادەیەکی زۆر جیا بووبێتنەوە یان لە هەمان کاتدا لە یەکدی جیا ببنەوە. ئەو دابەشکردنانەی کە دانیشتووانی دژبەیەک جیا ناکەنەوە، لە ڕاستیدا توندوتیژی زیاد دەکەن، وەک ئەوەی لە ئێرلەندای باکوور و کشمیر و فەڵەستین و کاتێک کڕواتیا و بۆسنە لە یوگۆسلاڤیا جیا بوونەوە. هەروەها سنوورە بەرگرییەکان زۆر گرنگن؛ پلانی دابەشکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەڵەستین کە سێ پارچە زەوی پچڕاوی بە هەر لایەک دا، تەنیا دەیتوانی شەڕێکی ناوخۆییی خوێناویی لێ بکەوێتەوە.(١٠٦).

لە هەر چوار حاڵەتەکەدا کە لە سەرەوە باسمان کرد، جیاکردنەوەی نەتەوەیی، توندوتیژیی کەم کردەوە. لەو شوێنانەی کە دانیشتووان لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە یەکتر جیا کرابوونەوە، توندوتیژیی زۆر کەمتر چڕ بوو لەو شوێنانەی کە بە توندی تێکەڵاو بوون. کاتێک دانیشتووانی پێکەوەناکۆک جیا کرانەوە، یان بە هۆی گواستنەوەی پلانی داڕێژراو یان بە سڕینەوەی نەتەوەیی، دواتر توندوتیژی کەمی کرد. جگە لەو ناوچانەی کە پێکهاتە دژبەیەکەکان لەسەر زەوی تێکەڵاو دەمێننەوە، هەر چوار حاڵەتەکە لە دوای دابەشبوونەوە توندوتیژیی کەمتریان هەبووە بە بەراورد بە پێشوو و هەموو لایەنەکان ئێستا چاوەڕوانیی توندوتیژیی داهاتوویان کەمترە لەچاو پێشوو.

لە کۆتاییدا پێشینەی گواستنەوە و دابەشکردنی دانیشتووان لە سەدەی بیستەمدا گۆڕانکاریی گەورە لە چۆنیەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ پەنابەرە نەتەوەیییەکان پێشنیار دەدات. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی واز لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە جوڵەی پەنابەران دوور لە هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی نەتەوەیی بهینێت و لەبری ئەوە پشتیوانی و پاراستنی نیشتەجێکردنیان بکات. سیاسەتی UNHCR کە بریتییە لە هێنانی “ئاسایش بۆ مرۆڤ نەک مرۆڤ بۆ ئاسایش” لە ناوەڕاستی شەڕە نەتەوەیییەکان جێبەجێ ناکرێت و هەوڵدان بۆ ئەو کارە پێ دەچێت ژیانی هەندێک لەو کەسانە بە فیڕۆ بدات کە بڕیارە ڕزگاریان بکەن. نیگەرانی لەوەی کە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی پەنابەران یەکسانە بە پشتیوانی لە پاکتاوی نەتەوەیی، چەواشەکارییە. پاکتاوی نەتەوەیی تەنیا بە سوپایەک لەسەر زەوی کە بەهێز بێت و بتوانێت پاکتاوکەرەکان بشکێنێت، ڕادەوەستێت. ئەگەرنا، سەختترکردنی ڕێگا بۆ پاکتاوکەرانی نەتەوەیی بۆ دەرکردنی دوژمنەکانیان تەنیا بانگهێشتیان دەکات بۆ ئەوەی بەرەو کوژرانی زۆرتر بڕۆن.

بە هەمان شێوە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی واز لە فشارخستنەسەر براوەی شەڕە نەتەوەیییەکان بهێنێت بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی لایەنی بەرامبەر، هەروەها پێویستە واز لە پاڵنانی پەنابەران بهێنێت بۆ گەڕانەوەیان کاتێک ترسیان لە ژیانی خۆیان هەیە. دوای شەڕێکی نەتەوەیی، گەڕاندنەوەی هەر ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەران بۆ ئەو خاکەی (هەرێمەی) کە لەلایەن گرووپەکەی دیکەوە بەدەستەوەیە، مەترسیی ئەوەی هەیە کە جارێکی دیکە کۆنترۆڵی ئەو هەرێمە نادیار کەوێت، بەم شێوەیەش هەمان دووڕیانێکی ئەمنی دروست دەبێتەوە کە لە سەرەتاوە یارمەتی پەرەپێدانی ململانێکانی داوە(١٠٧).

سەرچاوە: پاییزی ١٩٩٨

لە: ئاسایشی نێودەوڵەتی (بەرگی ٢٣، ژمارە ٢)

بڵاوکەرەوە: گۆڤاری ڕۆژنامەوانیی  MIT

(توێژینەوە بۆ ئەم بابەتە لەلایەن دامەزراوەی ئاشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پاڵپشتیی کراوە.)

[1] . یان کاتێک هەموو ڕێگاکان  شکست دەهێنێت.

( When all else fails: ethnic population transfers and partitions

in the twentieth century).

[2] . وەرگێڕ  لە هەردوو وشەکە، (ئێتنیکی و نەتەوەیی)، بە هۆی جۆری تێگەیشتنی لە بابەتەکە لەسەر بنەمای ئەو نموونانەی کە لە دەقەکەدا هاتووە، جێبەجێ لە جێگای یەکدی کەڵکی وەرگرتووە.

[3] . warring populations

[4] . transfers

[5] . partitions

[6] . “cleanse”

[7] . communal conflicts

[8] . irredentist

[9] . دابەشکردنی ناوچەی هەڵبژاردن بە شێوەیەک کە کەڵکی زۆر بێت بۆ حێزبێک (gerrymandering).

[10] . Londonderry

[11] . Belfast

The post کاتێک هەموو شتێک شکست دەهێنێت: appeared first on ژنەفتن.