هزر Archives - ژنەفتن

ترەمپ وەک خوێنەری لاکان
دەروازەیەک بۆ وتارەکە

لەم دواییانە، سلاڤۆی ژیژەک چەند وتارێکی سەبارەت بەم جەنگەی ئێستا نووسی کە ئەمەیان یەکێکە لە وتارەکان. تایبەتمەندیی ئەم وتارە خۆی لە چەند تۆنێکی پێکداچووی دیاردە جەماوەری، ڕووداوە سیاسییەکان و ڕاستبینیی دەروونشیکارییدا دەبینێتەوە. ژیژەک بە نموونە وەرگرتنی ترەمپ وەک باوکێکی سوپەرئیگۆیی وتارەکەی تا کۆتایی درێژە پێ دەدات، وەک ئەوەی ترەمپ دەربڕی شتێکی زیاتر بێت و هەر تەنیا سەرۆکێک نەبێت.

وتارەکە وەک لە ناوەکەی دیارە چەند چەمکێکی لاکانی لەخۆ گرتووە و هەر یەک لە چەمکەکان وەک ڕەهەندێک بۆ لێکدانەوەی ترەمپ بەکار هێنراوە. بەڵام بەر لە دەستپێکردنی وتارەکە، لێرەدا گەر بە کورتییش بێت پێویستە بەرچاوڕوونییەک سەبارەت بە چەمکەکان بدرێت. ژیژەک یەکێک لەو دوو چەمکانەی کە بەکاری هێناون بریتین لە سینتۆم و سەمپتۆم. دیارە لای لاکان، سەمپتۆم دالێکی تەمومژاوی و نەستەکییە کە بە لێکدانەوە و دەرگیربوون لەگەڵیدا مانا شاراوەکەی دەدۆزرێتەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان چارەسەریش دەکرێت. بەڵام سینتۆم (یانیش ئەڵقەی چوارەم) بەتەواوی جیاوازە لە سەمپتۆم، لەبەر ئەوەی سینتۆم زۆربەی جار خاوەن جەوهەرێکی بۆش و لە مانابەدەری ژویسانسە کە لێک نادرێتەوە. ئەرکی سینتۆم و کاریگەرییەکەی بۆ بەستنەوەی هەر سێ پانتایییەکەیە بە یەکترییەوە. واتە گەر سەمپتۆم دالێکی گرێدار بێت و بە کردنەوەی گرێکە چارەسەر بکرێت، ئەوا سینتۆم ئەو گرێیەیە کە ناهێڵێت ئەڵقەکانی سێ پانتایییەکە لە یەکتر بترازێن و لەپێناو بەستنەوەیان وەک ئەڵقەی چوارەم دەمێنێتەوە، تاکو واقیعە بەرجەستەبووەکە بۆ سوبێکت بهێڵێتەوە و بەمەش سوبێکت لەڕێگەی ئەم گرێیەوە ئارەزوو، سوبێکتیڤیتە و تەنانەت فەنتازیاکەشی ڕاگیر بکات. ئێمە وەک سوبێکت لە ژیاندا خاوەن ئارەزوو و فەنتازیای تایبەت بە خۆمانین کە وا دەکات بە واقیعەوە ببەسترێینەوە، واتە هەریەک لە ئێمە خاوەن سینتۆمی خۆیەتی و لە ئاستە دەستەکۆیییەکەش هەر گرووپ یانیش نەتەوەیەک سینتۆمێکی هەیە و بەیەکەوە گرێیان دەداتەوە، وەک چۆن ژیژەک ئاماژە بۆ وشە هەڵەکەی ترەمپ دەکات کە لە وشەیەکی هەڵەنووسراوی بێماناوە بوو بە سینتۆم و ڕەمزی چێژوەرگرتن، و لەم نێوانەدا هێڵێکی کۆمەڵایەتییشی هێنایە ئارا. تایبەتمەندییە سەرەکییەکەشی ئەوەیە کە هەڵگری ژویسانسە. واتە سینتۆم لەڕێگەی لەخۆگرتنی ژویسانسەوە سوبێکت بە پانتایییە ڕەمزییەکە گرێ دادەتەوە، و جەوهەری ژویسانسەکەش هەندێکجار مانادارە و هەندێکجاریش بەدەرە لە هەر مانایەک، وەک ئەوەی ژیژەک لە وشەکەی ترەمپدا دەری دەخات، و هەر ئەمەشە سوبێکت ئەرکدار دەکات تاکو لەگەڵی هاوشووناس بێت. چونکە بە هاوشووناسبوون لەگەڵ ئەم سینتۆمە خاڵێکی جێگیری ژویسانس پێک دێت و پانتایییە ڕەمزییەکە لە لادان دەپارێزێت.

ژیژەک بە هێنانی هەردوو چەمکی سینتۆم و ژویسانس، ئەوە بۆ خوێنەر ڕوون دەکاتەوە کە بەشێکی گەورەی ئایدۆلۆژیا هێندەی لە هەوڵی دابینکردنی چێژدایە، ئەوا هێندە لە هەوڵی ڕێکخستن و خۆگرتنەوەدا نییە وەک خەڵکی پێیان وایە. لێرەشدا پێویستە ڕاوەستەیەک لەسەر چەمکی ژویسانس، ژویسێنس و زێدەچێژ بکەین کە لە وتارەکەدا کەمتازۆر وەک یەک بەکار دەهێنرێت. لە دەروونشیکاریی لاکاندا، ژویسانس [Jouissance] (کە لە وەرگێڕانە ئینگلیزییەکاندا هەر بە Enjoyment وەرگێڕدراوە) و زێدەچێژ [Plus-De-Jouir] (Surplus-Enjoyment) هەمان شتن، بەڵام بە چەند دیوێک لە یەکتری جیاوازن. ژویسانس وەک چێژێکی سەرڕێژ هەمیشە زیادەیە و ئازاربەخشە کە بۆ ئەودیو پرەنسیپی چێژ دەڕوات. لەپاڵ ئەمەدا زێدەچێژ هەیە کە بەشێوەیەکی دیاریکراوتر ئەم زیادەیە لەپێناو جەختکردنەوەی چێژ/ژانەکە زەقتر دەکاتەوە، واتە لەو ڕاستییە دڵنیامان دەکاتەوە کە ژویسانس وەک زیادەیەک هەمیشە لەگەڵ چێژدا باربەستە بە ژان. بە درێژاییی ئەم وتارە، ژیژەک ژویسانس بەکار دەهێنێت و دواتر بۆ جیاکردنەوەی ژویسانس لە چێژی ئاسایی، چەمکی زێدەچێژ بەکار دەهێنێت. دواتریش جیاوازیی نێوان ئەم دوو چەمکە بە ڕاڤەکردنی گوتارەکەی ترەمپ نیشان دەدات، بەتایبەتی کاتێک لە لێدوانەکەیدا دەڵێت: “ئێمە هێندە سەردەکەوین کە چیتر ناتوانین بەرگەی ئەو هەموو سەرکەوتنە بگرین.” دالی “سەردەکەوین” لێرەدا دەرخەری چێژێکی نائاسایی و زیادەیە کە سنوورەکانی خودی چێژی بڕیوە و گەیشتووەتە ئەودیو پرەنسیپی چێژ. بەڵام دووبارەکردنەوەی ئەم چێژە نائاسایییە و ئەزموونکردنی بەشێوەیەکی ناچاری و بێ گوێدانە ڕەزامەندبوون دەمانگەیەنێتە فۆڕمێکی تری ژویسانس کە وەک زیادەیەک دەمێنێتەوە و دەبێت بە زێدەچێژ (Surplus-Enjoyment)، کە هاوشێوەی چێژوەرگرتنێکی زیاد و گەیشتن بە ژان لە ڕێی ئۆبێکتەکەوە کار ناکات، بەڵکوو وەک ڕەمزێکی بیرهێنەرەوە و جووڵەی ئارەزوو دەمێنێت وا شکستی هێناوە لە دەستخستنی ئۆبێکتەکە. واتە سوبێکت لێرەدا چەند زیاتر سەربکەوێت، هێندەش نوقسانییەکەی زەقتر دەبێتەوە و لەگەڵیشیدا پاڵنەرەکە دەیخاتە سووڕی دووبارەبوونەوەوە. بەم مانایە، فرمانی سوپەرئیگۆ لاکانییەکە لەبری چێژ وەرمەگرە و قەدەغەکردن یانیش خۆگرتنەوە دەگۆڕدرێت بۆ “چێژ وەربگرە! زیاتر و زیاتر سەربکەوە!” تاکو سوبێکتیڤیتەی سوبێکت بەتەواوی بخاتە ناو شۆرتێکی بێکۆتاوە کە تیایدا ژویسانس بە بەردەوامی وەک پاشماوەیەک بمێنێتەوە. لەپاڵ ئەمانەدا ژویسێنس (Jouis-sense) بوونی هەیە و بەمانا سادەکەی ئەمەش هەر ژویسانسە بەڵام لە مانادا. چۆن؟ ژویسانس مەحاڵە ڕاستەوخۆیانە ئەزموون بکرێت، بۆیە ئەو ساتەی دەیخەینە ناو وشە و دالەکانەوە دەبێت بە ژویسێنس، دەبێت بە ژویسانسێک کە سوبێکت لەژێر باری ماناکانەوە دەرگیری دەبێت، بەڵام لێرەدا غیابی مانا بووەتە خودی مانا. بە مانایەکی تر، چێژێکی زیادە بە دالێکی خاڵییەوە گرێ دەدرێت و بە دووبارەکردنەوە و هاوبەشکردن ئەزموون دەکرێت، لەبەر ئەوەی وشەکە هەم هەڵگری بێمانایییە و هەمیش ژویسانس، هەروەک سینتۆمەکەی ترەمپ کە خاڵییە لە هەر مانایەک و بارکراویشە لە ژویسانس.

سەبارەت بە پەیوەستیی ئێمە بە تێما و ناوەڕۆکی نووسینەکە، بەگشتی دەکرێت لەڕێگەی ئەم وتارەوە دووبارە گومان بخرێتەوە سەر هەندێک شت. بۆ نموونە، بۆ ئێمەی کورد ئەم باوکە سوپەرئیگۆیە و قێزەوەنە کە ترەمپە و لەپاڵیشیدا نەتەنیاهوو وا جار لەدوای جار بە دڵی خۆیان ئارەزووی سوبێکت بە ئاراستەیەک لار دەکەنەوە، ئەوا وەک -گەر لە نادڵنیاترین باریشدا بێت- ئامرازێک دەبینرێن کە ئەو پانتایییە ڕەمزییەی گەیشتووەتە بنبەست تێکبشکێنن و بەشێوەیەک فەنتازیای کورد بە واقیعە لەرزۆکەکە نەخشەکێش بکەنەوە. واتە تیۆریزەکردنی ژیژەک بۆ ئەم دۆخە لە ئاستە گڵۆباڵەکەدا ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام لە ئاستە بەشەکییەکەیدا، واتە وەک کورد، قبووڵکردنی ئەم تیۆریزەکردنە و سەیرکردنی ئێران وەک قوربانی دەست ئیمپریالیزم و سەرمایەداری جۆرێکە لە هەڵاتن لە تیۆری و دژوارتر لەوەش کوێربوونە بەرانبەر واقیع. بە مانا هیگڵییەکە گەر ئەم ئێرانەی وا وەک ڕەمزی دژەئیمپریالیزم نیشان دەدرێت تا دوورترین سنووری خۆی ڕابکێشین، دەردەکەوێت کە تیۆریزەکردن تەنیا دەتوانێت دیوێکی ڕەمزی بپێکێت و بە ئاستە ڕیاڵییەکەی نەگات کە مێژووێک دەردەخات خەڵتانە بە خوێنی دەیان هەزار و بگرە سەدان هەزار کورد. واتە لەم بارەدا خوێندنەوەکەی ژیژەک یان هەر خوێندنەوەیەکی تر گەر لەڕێگەی تیۆریزەکردنەوە جیهان وەک گشتێک بخوێنێتەوە، ئەوا لە ئاستە بەشەکییەکەدا تا ئاستێکی زۆر کورت دەهێنێت و نەستە چەپێندراوەکەی ژێر ئەم سیستەمە لەبیر دەکات. “ڕۆح ئێسقانە”کەی هیگڵ دەقاودەق ئەم ڕاستییە چڕتر دەکاتەوە، کورد ئێسقانێکە لە ڕۆحی تیۆریزەکردندا. واتە حەقیقەتەکە بۆ ئێمە تەنیا سەیرکردنی ترەمپ نییە وەک پەتییترین فۆڕمی سوپەرئیگۆ، بەڵکوو ئەم سوپەرئیگۆیە مشەخۆرە دووچاری دۆخ و بڕیاری جیاوازترمان دەکاتەوە، ڕەنگ بێت فرمانەکەی کەلێنێک بۆ کورد بکاتەوە لە پانتاییی ڕەمزیی ئێراندا، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە سەر کورد ئەزموونی سیاسی و ژیندەروونی خۆیەتی کە پێکەوە بەڵگەی واقیعێکی کۆنکرێتی مێژووییی پڕ لە هەڵبەز و دابەز دەدەن و ڕێگە نادەن ڕۆح هەروا بەسادەیی لە کەلێن یاخود پەراوێزێکدا ئەبستراکت ببێتەوە.

ترەمپ وەک خوێنەری لاکان

هێڵی فیکریی ژاک لاکان بۆ تێگەیشتن سەختە، بەتایبەتی کاتێک لەپێناو شرۆڤەکردنی پەیوەندیی پارادۆکسانەی نێوان زمان و ژویسانس دەست دەداتە وشەداڕێژی، وەک ژویسێنس (زێدەچێژ-لە-مانا). یەکێکی تر لەو تازەوشانەی هەمان پەیوەندی دەپێکن بریتییە لە سینتۆم [ئەڵقەی چوارەم/ Le Sinthome]، کە جیاوازە لە سەمپتۆم [دەردەنیشانە]. سینتۆمەکان جۆرێکن لە “پارچەی ژویسانس”، بەو مانایەی بچووکترین یەکەن کە تیایاندا زمان و ژویسانس تێکهەڵکێشی یەکتری دەبن. سینتۆمەکان یەکەیەکی نیشانەی پڕ لە ژویسانسن، بۆ نموونە، هەر وەک خوویەکی چکۆلانە کە بێ وەستان و بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە ئەنجامی دەدەین.

ئایا سینتۆم بچووکترین بەشی پێوانەکراوی ژویسانس نییە، بچووکترین و بنەڕەتترین کۆمەڵە؟ سینتۆم لە توانایدا هەیە یارمەتی دروستکردنی پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتییش بدات، و لە شێوەی ڕێوڕەسمێکی بەتاڵ یاخود وەک نوکتەجاڕییەکی بێمانا مامەڵە بکات [شتێک کە خەڵکی بەشێوەیەکی پاتەبووەوە لەگەڵ یەکتری هاوبەشی دەکەن بەبێ ئەوەی مانایەکی ڕاستەقینەی هەبێت]. لە ٢٠٢٤ەوە، نوکتەجاڕییەک کە زۆر تەشەنەی کرد “شەش-حەوت” بوو: ئەم نوکتەیە نە هیچ مانایەکی شاراوەی هەبوو، نە خاوەن کۆدێکی نهێنیش بوو، تەنیا دوو ژمارەی گوتراوی یەک لە دوای یەکی لەخۆ گرتبوو. دەستەواژەی “شەش-حەوت”، لە مانا مۆدێرنەکەی، زیاتر بۆ گۆرانییەکەی ڕاپەری فیلادێلفی “سکریلا” دەگەڕێتەوە، لە ٢٠٢٤دا لە گۆرانی دوت دوت. لەم ڕاپەدا، ئەم دەستەواژەیە دەکرا ئاماژە بێت بۆ کۆدی ڕادیۆی پۆلیس، یان شەقامی ٦٧ەم، یانیش شتێکی تر. دواتریش لە زنجیرەی باخی باشووردا دەرکەوت، دوای ئەوەش بە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەوە.

“ئەمە جۆرێک نوکتەجاڕیی ناو خەڵکییە کە تەنیا بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لە توانستی منداڵێکی سێزدە ساڵان کە بۆ بێزارکردن و هەراسانکردنی دەوروبەری بە بێئۆقرەیییەوە ئەسپێکی مردوو شەلاق وەشێن دەکات، هیچ شتێکی تر نییە. لە هەندێک شوێندا، دەستەواژەکە ئاماژە بە جووڵەی دەست دەکات: دوو ناولەپی هەڵگێڕدراو وەک تەرازوو یەک لە دوای یەک بۆ سەرەوە و خوارەوە.“[1]

ئەمە هەر بەسادەیی بێمانا نییە؛ ماناکەی هەر خۆی لەژێر بێماناییدایە. نوکتەجاڕییەکی لەم شێوەیە تا کاتێکی دیاریکراو دەمێنێتەوە، بەزۆری لە ساڵێک زیاتر ناخایەنێت، و “شەش-حەوت”یش چووەتە ژێر سێبەری نوکتەجاڕیی تر.

دۆناڵد ترەمپ لە سەروبەندی قۆناغی یەکەمی سەرۆکایەتییدا، نموونەیەکی ڕێکاوڕێکی ئەم جۆرە سینتۆمەی دروست کرد کە وەک پەیوەستییەکی کۆمەڵایەتی بەکار دەهێنرا لەنێوان خەڵکی. لە تویتێکیدا کە دواتر زۆر بەناوبانگ بوو،  نووسیبووی: “سەرەڕای بەردەوامیی ڕووماڵی نەرێنییCovfefe.”[2] ترەمپ هەرگیز ئاماژەی بەوە نەدا کە تویتەکە هەڵەیەکی ڕێنووسی تیابوو؛ دوای ئەوەی تویتەکەی سڕییەوە، دووبارە تویتی کردەوە: “کێ دەتوانێت مانای ڕاستەقینەی ‘Covfefe’ بدۆزێتەوە؟؟؟ چێژ وەربگرن!“[3] ڕاستی گوت: “Covfefe” ئەو شتەیە کە لاکان پێی دەڵێت سینتۆم [ئەڵقەی چوارەم]، نەک سەمپتۆم کە ڕەمزێکی نهێنی لەخۆ دەگرێت و ڕێگە نادات لەژێر لێکدانەوەدا ڕاستەوخۆ ئاماژەی بۆ بکرێت، بەڵکوو سینتۆم فۆڕمێکی دیاریکراوی بێمانایە کە چێژ چڕتر دەکاتەوە. لەکاتێکدا دەکرێت سەمپتۆم لەڕێگەی لێکدانەوەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام سینتۆمەکان شتانێکن پێویستە سوبێکت فێر ببێت بەتەواوی لەگەڵیان هاوشووناس بێت: ئەوان بنچینەی کێیەتیی سوبێکت پێک دێنن، گەر سینتۆمەکان ون ببن، سوبێکت خۆی پارچەپارچە دەبێت.

ترەمپ لەسەر هەقە وەک فرمانێک ئاماژە بە چێژوەرگرتن بکات: “چێژ وەربگرن!” کاتێک بەشێوەیەکی گەمژانە چێژ لە “Covfefe” وەردەگریت، ئەوا بۆ سەرووی زمان (یانیش تەنانەت ژێرەوەی زمان) لە مانایەک بۆ گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕکردنی ناوەڕۆکی مەدلولەکانەوە دەڕۆیت بۆ ئەزموونکردنی دالەکان وەک چڕبوونەوە و فۆڕمی جێگیری ژویسێنس [ژویسانس لە مانادا]. کەواتە جێی سەرسووڕمان نیییە کە “چێژ وەربگرن!“ەکەی ترەمپ لە پەتییترین فۆڕمدا وەک فرمانێکی سوپەرئیگۆ کار دەکات. ئێمە بەگشتی وەک بریکارێکی ئەخلاقیی سادیست و بێبەزەیی لە سوپەرئیگۆ فرۆیدییەکە تێدەگەین کە هەمیشە بە داواکردنی مەحاڵ دەمانشڵەژێنێت و دواتریش بە چێژەوە سەیری ئێمە دەکات کاتێک شکست دێنین لە جێبەجێکردنی داواکانی. هەرچۆنێک بێت، لاکان پێشنیاری هاوسەنگییەک دەکات لەنێوان ژویسانس و سوپەرئیگۆ: ئەویش ئەوەیە کە چێژوەرگرتن لە شتێک تەنیا شوێنکەوتنێکی خۆبەخۆی ئارەزووەکانت نییە؛ بەڵکوو شتێکە کە ئێمە وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی سەیر و شێوێنراو ئەنجامی دەدەین. ژویسانس هەر خۆی شتێکە کە مشەخۆری بەسەر چێژی مرۆڤدا پەیڕەو دەکات، بەجۆرێک دووچاری لادانی دەکات کە سوبێکت بتوانێت زێدەچێژ لە خودی ناخۆشی و ناچێژدا بەدەست بهێنێت.

بۆ ئەوەی لەم هاودژییە تێبگەین، پێویستە دوو جیاکاریی تر کە لەلایەن لاکانەوە ڕوون کراونەتەوە، بناسێنین: یەکەمیان جیاوازیی نێوان ناو-ی-باوک (باوک وەک فیگەری دەسەڵاتی ڕەمزی، و وەک بریکار و نوێنەرەوەی یاساکان) و زێدەچێژی باوکی قێزەوەنە، کە وەک سوپەرئیگۆیەکی بریکار زیاتر چێژ دەسەپێنێت؛ دووەمیشیان جیاوازیی نێوان چێژی ئاسایی و زێدەچێژە، کە وەک فرۆید دەڵێت، ئەو چێژەی لەودیو پرەنسیپی چێژەوەیە. بەم شێوەیە، ئێمە بۆ پرسیارە کۆنە فرۆیدییەکە دەگەڕێینەوە: بۆچی چێژ لە نیگەرانی وەردەگرین؟ بە مانایەکی تر، هێز هەروا بەسادەیی لەڕێگەی چەوسانەوە (و چەپاندن) خۆی بەسەر ئێمەدا ناسەپێنێت، کە پشتبەستە بە ترسی سزادان، بەڵکوو لەڕێگەی پاداشت کردنمانەوەیە بە گوێڕایەڵی و ملکەچبوون. ئەوەشی لەم ئاڵوگۆڕکردنەدا لە ئەنجامی گوێڕایەڵی و نکۆڵییکردنمان بەدەستی دەهێنێن چێژێکی لادەرە لە خودی ڕەتکردنەوەوە، چێژێک کە لە خودی لەدەستچوونەوە هاتووە. لاکان بەم چێژە بەلاڕێدا براوە دەڵێت زێدەچێژ (Surplus-Enjoyment). زێدەچێژ  واتە دژیەکی شتێک کە هەمیشە (و تەنیا) زیادەیەکە پەیوەست بە خۆیەوە: لە بارە ئاسایییەکەیدا، هیچ نییە [واتە تەنیا وەک شتێکی زیادە لەدوای یاخود لەودیو چێژەکەوە دێتە بوون]. ئەمە بەرەو چەمکی ئۆبێکتی بچووکی a لاکانمان دەبات وەک زێدەچێژ: لە بنەڕەتدا شتێک نییە بە ناوی “چێژی بنەڕەتی” تاکوو زێدەچێژی بخرێتە سەر، بەڵکوو چێژ خۆی هەمیشە زیادەیەکە لە سەرڕێژییدا.

ئۆبێکتی بچووکی a مێژووێکی درێژی لە سێمینارەکانی لاکاندا هەیە: ئەم چەمکە چەند دەیەیەک بەر لەوەی لاکان بەشێوەیەکی ڕێبازمەند بە شیکاری “کاڵا”ی ناو سەرمایەی مارکسەوە بیبەستێتەوە، بوونی هەبوو. بەڵام بێ شک ئەم ئاماژەدانە بە مارکس، بەتایبەت بە چەمکی زێدەبەها (Mehrwert) وای کرد لاکان پەرە بەم چەمکە “جێکەوتبوو”ەی بدات وەک زێدەچێژ (plus-de-jouir, Mehrlust): ئەو پاڵنەرە زاڵەی کە لە کۆی ئاماژەپێدانەکانی لاکان هەیە بۆ “کاڵا”ی مارکس بریتییە لە چوونیەکییەکی بونیادیی نێوان زێدەبەهای مارکس و ئەو چەمکەی کە لاکان ئاوهەڵکێشی کرد و ناوی نا زێدەچێژ، ئەو دیاردەیەی فرۆید پێی دەگوت “بەدەستهێنانی چێژ”، کە هەروا بەسادەیی مانای هەبوونی چێژی زیاتر نییە، بەڵکوو ئەو چێژە زیادەیەیە سوبێکت لە ساتی گرتنەبەری قەدبڕێکی دیاریکراودا بۆ گەیشتن بە چێژ دەستی دەکەوێت. شێوەیەکی تری بەدەستهێنانی چێژ (Lustgewinn) هەڵگێڕانەوە یاخود ئەو ئاوەژووبوونەوەیەیە کە هیستریا تایبەتمەند دەکات: ڕەتکردنەوەی چێژ خۆی دەبێت بە چێژ ی/لە ڕەتکردنەوە، چەپاندنی ئارەزوو بۆ ئارەزووی چەپاندن ئاوەژوو دەبێتەوە، ئیتر بەم جۆرە. ئاوەژووبوونەوەیەکی لەم شێوەیە لە کڕۆکی لۆژیکی سەرمایەدارییدا بوونی هەیە: وەک لاکان تێبینی کردبوو، سەرمایەداریی مۆدێرن بە حسابکردنی چێژ دەستی پێ کرد (دەستخستنی سوود)، و ئەم حسابکردنی چێژە دەسبەجێ بووە چێژی حسابکردن [چێژ وەرگرتن لە حساب خۆی].

ئێستا دەتوانین بەڕوونی ببینین چۆن زێدەچێژ بە سادیزم هاودژە: کاتێک سەرمایەدارێک لە حسابکردنی چێژەوە بۆ چێژی حسابکردن پێچ دەکاتەوە، لێرەدا ئەو چێژی ڕاستەوخۆ ڕەت دەکاتەوە (یان لانی کەم دەیخاتە پەراوێزەوە، وەک چێژی بەکارهێنانی ئۆبێکتە تایبەتەکان)، و لە شوێنی چێژە ڕاستەقینەکە، چێژێکی “ئەبستراکت” شوێنکەوت دەبێت کە چێژی مومکین حساب دەکات. کەواتە، زێدەچێژ وەک لاوازکردنێکی سادیستی بۆ بەکەموەرگرتنی چێژی ڕاستەقینە کار دەکات. بەڵام ئەمە چۆنچۆنی پەیوەندی بە ترەمپەوە هەیە؟ دیوە سەمەرەکە لێرەوەیە: لە یەکێک لە دوا لێدوانەکانییدا، بەشێک هەیە کە دەقاودەق، و بە زمانە جەماوەرییەکە دژیەکیی نێوان سوپەرئیگۆ و زێدەچێژ دووبارە دەکاتەوە:

“وڵاتەکەمان دووبارە سەردەکەوێت. لە ڕاستیدا، ئێمە هێندە سەردەکەوین کە خۆمان نازانین سەبارەت بەمە چی بکەین. خەڵکی پێم دەڵێن، جەنابی سەرۆک، تکایە، تکایە، تکایە، ئێمە زۆر زۆر سەرکەوتووین. چیتر بەرگەی ئەمە ناگرین. ئێمە لە وڵاتەکەماندا ڕانەهاتبووین سەربکەوین تاکو ئەو کاتەی تۆ دەرکەوتیت. هەمیشە دەدۆڕاین. بەڵام ئێستا زۆر سەرکەوتووین. منیش دەڵێم، نا، نا ، نا، ئێوە دووبارە سەردەکەونەوە. سەرکەوتنێکی مەزن. ئێوە دەگەن بە سەرکەوتنێک کە مەزنترە لە هەر سەرکەوتنێکی پێشوەخت.“[4]

ڕەسڵ سبریلیا کە سەرنجمی بۆ وشەی “Covfefe” کێش کرد و لەمەڕ ئەم دێڕانە لەسەر هەق بوو کە بڵێت “ئەمە سادیزمی پەتییە. پەیامەکەی ئەوەیە: ‘ئەمەریکییەکان، هەوڵێکی تر بدەن!’ لە سەرکەوتنی زیادە شەرم مەکەن! دەبێت لەودیو پرەنسیپی چێژەوە چێژ لە ژانی سەرکەوتن وەربگرن! ئەو تەنانەت بەشێوەیەک ئەم دێڕانە دەردەبڕێت وەک ئەوەی یەکێک بێت لە باوکە سوپەرئیگۆییەکانی دەیڤد لینچ[5]. ” خەڵکی وەک شتێکی بەردەوام و نەبڕاوە ڕەچاوی “سەرکەوتن”ەکە دەکەن، ئەم حزوورە بەتین و بەردەوامەی زێدەچێژ شتێکی بەرگەنەگیراوە؛ خەڵکی تەنیا دەیانەوێت ژیانێکی ئاسوودە بژین بە چێژێکی ئاسایییەوە، بەڵام ترەمپ وەک ئەو باوکە سوپەرئیگۆییە قێزەوەنە دەجووڵێتەوە کە خەڵکەکەی خۆی دەچەوسێنێتەوە، فشارێکی بەردەوام دەخاتە سەر سوبێکتەکانی بۆ ئەوەی چێژی زیاتر وەربگرن، تاکو هەرگیز نەحەسێنەوە و هەرگیز ژیانێکی ئارام و جێگیریش قبووڵ نەکەن. ترەمپ لە گوتنی: “نا، نا، نا، ئێوە دووبارە سەردەکەون.” بەتەواوی دەربڕی ڕەهەندە چەوسێنەر و نێگەتیڤەکەی زێدەچێژە. هەر لەبەر ئەوەشە فەرمانی چێژ وەربگرن پەیوەستە بە “نا، نا، نا“یەک. بڕگە دووبارەبووەوەکەی ترەمپ بوارمان پێ دەدات ئەوە ببینین کە چۆنچۆنی دژیەکی سوپەرئیگۆ تەنیا سەبارەت بە تیۆرێکی تێروتەسەل نییە: بگرە لەناو ئەزموونی ڕۆژانەشماندا بوونی هەیە. کەواتە، چی ئەگەر هەنگاوێک زێدەتر بڕۆین و بە بیرکردنەوە لە “سەرکەوتن” بە مانا سەربازییەکەی دووبارە لێدوانەکەی ڕاڤە بکەینەوە؟

“لە چەند هێرشێکی پێشگرانەمان بۆ سەر ئێران، وڵاتەکەمان دووبارە سەردەکەوێت. لە ڕاستیدا، ئێمە هێندە سەردەکەوین کە خۆمان نازانین سەبارەت بەمە چی بکەین. خەڵکی پێم دەڵێن، جەنابی سەرۆک، تکایە، تکایە، تکایە، ئێمە زۆر زۆر سەرکەوتووین. تکایە لە بۆمببارانکردنی ئێران بوەستە! چیتر بەرگەی ئەمە ناگرین. بەڵام  من پێیان دەڵێم، نا، نا، نا، ئێوە دووبارە سەردەکەونەوە، ئێوە دەگەن بە سەرکەوتنێک کە مەزنترە لە هەر سەرکەوتنێکی پێشوەخت.“

بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ترەمپ وەک چۆن خۆی دەیڵێت لە مێژووی مرۆڤایەتییدا گەورەترین ئاشتیهێنەرە. هەروەک بەباشی ئاگادارین، تاکە ڕێگا بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی سەرتاسەری و ئەبەدی بە ئەنجامدانی جەنگێکی کۆتایی و مەزن دەکرێت کە کۆی دوژمنانی ئاشتی لەناو ببات. وەک ترەمپ جار لەدوای جار دووبارەی دەکاتەوە، کە ئەمەریکا لەگەڵ ئێران لە جەنگدا نییە؛ بەڵکوو بەیەکەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەیانەوێت تەنیا خەڵکی ئێران ئازاد بکەن (بەهەمان ئەو بارەی کە ئیسرائیل غەززەی “ئازاد” کرد، و وێرانییەکانی تاران تا دێت زیاتر و زیاتر لە غەززە دەچێت…). بەم شێوەیە ترەمپ گوێڕایەڵی ئاغا ڕاستەقینەکەی دەبێت، نەتەنیاهوو، کە تەنانەت وەک ئاشتیهێنەرێکی مەزنتر دەبینرێت: ئێستاکە ئیسرائیل دووچاری جەنگێکی گشتگیر بووەتەوە و ئامانج لێی بەدیهێنانی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و لێرەدا مەبەست لەم ئاشتییە ئەوەیە کە ئیسرائیل دەیەوێت بەسەر کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زاڵ بێت.

ئەی پێویستە لێرەدا چی بکەین؟ من هەمیشە بە لایەنگیری دژەسڕبەکان تۆمەتبار دەکرێم، بەڵام پێویستە دان بەوەدا بنێم کە ئەو گۆرانییە ناوچەیییەی دڵخوازمە گۆرانییەکی سڕبییە سەبارەت بە کرالێڤیچ ماڕکۆ (شازادە ماڕکۆ، کە لەناو گۆرانی سەردەمانی ناوینی سڕبییەکان وەک قارەمانێکی مەزن ناوزەد کراوە) کاتێک چاوی بە یاوەر و ڕکەبەرەکەی لیۆتیتزا بۆگدان (بۆگدانی تووڕە)ی جەنگاوەر دەکەوێت. وەرگێڕانی دەقی چیرۆکی گۆرانییەکە هی خۆمە:

“شازادە ماڕکۆ و لیۆتیتزا بۆگدان، وەک خەڵکی دەیگێڕنەوە، لەو ڕۆژەدا یەکترییان بینی. دوو قارەمانە ڕووتاڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژ سەرنجی یەکترییان دا – سەرەتا کێ دەست بە شەڕکردن دەکات؟ هەر یەکەیان چاوەڕێی ئەوی تر بوو. / ‘دەزانی چی هاوڕێ ماڕکۆ، باشتر وایە هەر یەک لە ئێمە بە ڕێگەی خۆیدا بڕوات – بڕواتە نێو ڕەز و کێڵگەکان. خۆ گەر شەڕی یەکدیمان بکردایە، جیهان هەڵدەلەرزی و دواجار کێ دەزانێ کاممان بەزیندوویی ڕزگاری دەبوو. ’ / ماڕکۆ کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بیستنی ئەم وشانە بوو، ئەسپەوڕێ بەنێو کێڵگەکە تێیتەقاند. شازادە ماڕکۆ و لیۆتیتزا بۆگدان، وەک خەڵکی دەیگێڕنەوە، لەو ڕۆژەدا یەکترییان بینی.”

بڕیارە سەیر و نەهەژێنەکەی دوو قارەمانەکە لە دەستبەرداربوونی شەڕ نابێت وەک نیشانەیەکی نهێنی بۆ ترسنۆکیی ژێر دەمامکە بوێرەکانیان ببینرێت، بەڵکوو لەبری ئەوە، تێڕوانینێکی تیژپەڕ نیشان دەدات کە ئەو ململانێیەی لەپێناو شکۆ و ڕێزی قارەمانانە ئەنجام دەدرێت، پووچێتییە. وەک ئەوەی لۆژیکە ژێرەوانکێیەکەیان بەم جۆرە بێت:

“دەبێت لەبەر چ شتێک ژیانمان بخەینە مەترسییەوە و ئەم ڕۆڵە گەمژانەیییەی قارەمانەکان پەیڕەو بکەین کە کاتێک بەڕێککەوت چاویان بە یەکتری دەکەوێت، دەست دەکەن بە شەڕکردن؟ ناکرێت لە ساتێکدا وچان بدەین، لەم دەرگیربوونە ببینەوە و کەمێک چێژ لە ئاشتی وەربگرین؟” کردارێکی لەم شێوەیە یەکجار باشترە لە خەونگەلێکی مەزن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی ئەبەدی، کە تەنیا جەنگی سەرتاسەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

سەرچاوە:

https://slavoj.substack.com/p/trump-as-a-reader-of-lacan-7b2?r=7vo7rj&utm_medium=ios&triedRedirect=true#footnote-anchor-5-192109532

[1] https://www.theguardian.com/society/2025/oct/20/six-seven-latest-slang-should-parents-be-worried.

[2] https://eu.usatoday.com/story/news/politics/onpolitics/2017/05/31/sean-spicer-says-covfefe-wasnt-typo-trump-knew-exactly-what-he-meant/102355728/.

[3] “Tweet from Donald Trump: “Who can figure out the true meaning of “covfefe” ??? Enjoy!”“. Twitter. Archived from the original on December 15, 2020. Retrieved August 1, 2020.

[4] https://youtube.com/shorts/MJMSJM-h6b4?si=ai6y8xMfnkDGpZPL

[5] لێکچوواندنی ترەمپ بە باوکێکی سوپەرئیگۆیی ناو فیلمەکانی دەیڤد لینچ بەو مەبەستەیە، کە ئەکتەرانی ناو فیلمەکانی ناوبراو بەتەواوی خاوەن دەسەڵاتێکی ناجێگیر و زیادەن. زۆربەی جاریش لەبری ڕێزگرتنی مەودا و ڕەچاوکردن، خۆتێهەڵقورتێنییەکی سنووربەدەر دژ بە سوبێکتەکانی تر ئەنجام دەدەن، وەک فڕەنک بووس لە فیلمی قەدیفەی شین، یانیش لیڵێند پاڵمەر لە توین پیکس. ترەمپ بە ڕەوانبێژیی و دووبارەکردنەوەکانی هەمان خۆپیاکردن جێبەجێ دەکات. زێدەچێژێک بەسەر سوبێکت دەسەپێنێت کە بەتەواوی بەرگەنەگیراوە.

The post ترەمپ وەک خوێنەری لاکان appeared first on ژنەفتن.

ترێند/داهێنان
(ترێند) توانا و جوولەی گشتی بیركردنەوە و هەڵسوکەوت، یان سەرگەرمی و تێڕوانینی هاوبەشی نێو كۆمەڵگا، وەک فۆرمێك لە فۆرمەكانی ئازادی بەرز دەنرخێنێ. خێرایی و دووبارەبوونەوەی ترێند لەلایەك زمان و ئازادی وەک بەرپرسیارییەتی و بوێری بەرجەستە دەكات، لەلایەكی دیكە جیاوازیی زمانی داهێنانی تاکی سەركێش پەردەپۆش دەكات؟!

بۆ بەدواداچوونی توانای ترێند كە بوێری لەخۆدا هەڵگرتووە و سەركێشی داهێنان كە چەمكی دەستپێشخەری دەنوێنێ، هەوڵ دەدەم خوێندنەوەیەكی گشتی بۆ زمان لە ڕێگای (ئازادی/ بەرپرسیارییەتی) و (ئازادی/ داهێنان) بكەم و خوێندنەوەیەكی تایبەت بۆ (جیاوازیی زمانی تاكی سەركێش) بكەم و لە ڕێگای چەمكی جیاوازییەوە بڵێم: ئەگەرچی لە ڕوویەك لە ڕووەكان چیرۆكی بەرپرسیارییەتی سەردەم و خێرایی و دووبارەبوونەوەی ترێند (وەک هاوبەشی پێویستی كۆمەڵگا و توانای بوێری و هێزی میدیا و هەست و ئارەزووی مرۆڤ لە كاتە دیاریكراوەكاندا) زمانی هاوبەشی سەردەم دەپارێزێت؛ لە ڕوویەكی دیكەوە (وەک یەکێک لە گرنگترین و قووڵترین پانتایییەكانی ئازادی كە هۆشیاریی ڕەخنەییی زمانی تاکی سەركێش و دەستپێشخەری هەڵگرتووە و کاریگەریی قووڵی لە گۆڕانكارییەكاندا هەیە) جیاوازیی داهێنان پەراوێز دەخات!.

بە كورتی (خێراییی ترێند) بە قووڵی بیر لە سەركێشی و هەنگاوهەڵگرتن و سەیروورەی گۆڕانكارییەكان ناكاتەوە، بەقەد ئەوەی بیر لە تواناى ڕووبەڕووبوونەوەی (ترسی لەدەستچوون) دەكات؛ بەقەد ئەوەی هەوڵی سەرگەرمی كاتی دەدات، ڕاكێشانی سەرنجی گشتی (چیڕۆكی بەرپرسیارێتی) وەک هێزی میدیا و تەكنۆلۆژیا لە بازاڕی ئەخلاقدا چەشنی (داهێنان) برەو پێبدات؛ بەڵام لە بەرانبەردا (هەنگاوهەڵگرتن بەرەو داهێنان) لەگەڵ گرفتە ناكۆتایییەكانی (ئازادی و جیاوازی و زمان)دا دەژی و بە قووڵی بیر لە سەیروورە و گۆڕان دەكاتەوە.

كەواتە زمانی داهێنان (وەک كردە) و بەکارهێنانی ترێند (وەک ئامراز)، یان لە خاڵی جیاوازیی نێوان سەركێشی و بوێرییدا دەشێ (ئازادیی زمانی جیاواز و هەنگاوهەڵگرتن بەرەو داهێنان) كۆی ئەو ڕوونکردنەوە و ڕێکخستنە نمایشخوازانەی ترێند و سەرگەرمی تێپەڕێنێ، چونكە هەمیشە داهێنان و جیاوازی شێوازێکی نوێ بۆ كردەی ئازادیی زمان دەدۆزێتەوە، بەبێ ئەوەی پشت بە شێوەخوازی ڕاكێشانی سەرنجی گشتی و هاوبەشیکردن، هێزی سەرگەرمی، لایک، کۆمێنت ببەستبێت. وەک چۆن (خێرایی و توانای ترێند و ئامرازی تەكنۆلۆژی) شێوازێکی نوێ بۆ خۆنمایشكردن و چیڕۆكی بەرپرسیارێتی وەک دەرئەنجامی هاوبەشی پێویستی كۆمەڵگا، هێزی میدیا و هەست و ئارەزووی مرۆڤ لە كاتێكی دیاریكراودا دەدۆزێتەوە!.

هەڵبەتە گرفتە ناكۆتایییەكانی ئازادیی زمان، لە بوێری و سەركێشی ترێند و داهێنانەوەیە؛ بەڵام یەکێک لە بنەڕە‌تترین سەركێشییەكانی ئازادیی زمان جیاوازییە، نەك چیرۆكی بەرپرسیارێتی؛ جیاوازی هەمیشە تێگەیشتنێکی نوێیە بۆ دیتنی گرفتە ناكۆتایییەكانی تاك و زمان. بەو مانایە داهێنان تەنها کۆمەڵێک فۆرمی خێرا و كاتی بڵاوبوونەوەی سەردەم نییە، وەک چۆن زمان تەنها کۆمەڵێک وشە یان دەق نییە کە واتایەكی بەرپرسیارانە و ڕێكخراوی ترێندخوازی هەبێت؛ بەڵكە داهێنانی زمانی تاکی سەركێش، گەڕانەوەیە بۆ ئازادیی ئازادی، ئازادیی داهێنان جیاوازییە. بوێری و سەركێشی زمانی داهێنانە و یەكێك لە ڕەگەزەكانی ئازادی بوێری و سەركێشی زمانە، بەو مانایە پێشكەوتنی زمان هەم ناوەکییە و هەم دەرەكییە!.

بەڵام بڵاوبوونەوە و دووبارەبوونەوەی ترێند درووستكراوی تاک نییە؛ بەڵكە لە هێزی هاوبەشی كۆمەڵگا و میدیا و تەكنۆلۆژیای سەردەمدایە… هەموو ئەم تێگەیشتنە جیاوازانەش لەو بیركردنەوانەن كە توانای ترێند (خێراییی بڵاوبوونەوە) و مێژووی زمان (بەردەوامی) وەک (ئارەزووی پێشكەوتن) پرۆسیسەی دەكەن؛ بەڵام هەمیشە (جیاوازیی زمانی تاکی داهێنەر) دەیەوێت بیرۆکەی ترێندی تەكنۆلۆژی و بیرۆكەی بەردەوامی مێژوویی لە سەیروورەدا تێپەڕێنێ؛ دەیەوێت لەجیاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ترسی لەدەستچوون و لەجیاتی چیرۆكی بەرپرسیارییەتی… هەمیشە (قووڵی مەعریفی) و (دابڕانی مێژوویی) پەرە پێ بدات.

بەمجۆرە (جیاوازیی زمانی تاکی سەركێش) لەڕووی ڕەخنەیییەوە توانیووییە مێژووی زمان لە چوارچێوەی مێتۆدەكانی بەردەوامی و بەرپرسیارییەتی ئاڕاستەكراو و دووبارەبوونەوە ڕزگار بکات؛ جیاوازیی زمانی تاکی داهێنەر هەمیشە بەدوای بوێری- سەركێشی و ئازادییەكانی داهێنان و سەیروورەی مەعریفەی جیاوازەوەیە؛ هەمیشە لە وێنە باوەكە و خێراییی بڵاوبوونەوەی تەكنۆلۆژی سەردەم، دوور دەكەوێتەوە. جیاوازیی داهێنان بەجێی ئەوەی پێشنیاری بەرپرسیارییەتی و نمایشخوازی بکات، پێی وایە دەبێ دەق و زمان لەسەر ئازادیی جیاوازییەكان و سەركێشی تاک و هەنگاوهەڵگرتن بەرەو داهێنان ڕابێتەوە، هەمیشە خۆی پێوەری ساتەوەختی جیاوازیی خۆی بێت، نەک وەک ئاوێنە ڕەنگدانەوەی بیرۆکەی چەپێنراوی زمان و چەپێنراوی ناوەوەی تاک بێت، نەك خۆی لە پێویستی كۆمەڵایەتی و هێزی میدیا و سەرگەرمی و تەكنۆلۆژیای سەردەمدا بدۆزێتەوە؟!

لێرەدا سەیروورەی جیاوازی و تاکخوازی دەبێتە خاڵی لاوازی بەرپرسیارییەتی و بەكاربردنی زمانی هاوبەش، چیرۆكی بەرپرسیارییەتی و تەكنۆلۆژیای بەكاربردن بەوە تۆمەتبار دەكات کە فۆرمخوازی سەردەم یان ترێند (هۆشیاریی گشتی) لە خۆنماییكردن زێتر شتێكی دیكە نییە، بەمجۆرەش بازاڕی خۆنماییكردن چەمكی جیاوازیی زمانی تاکی سەركێش دەخاتە چوارچێوەی ناپاكییەوە، هەمیشە عەقڵییەتی باو، هۆشیاری گشتی، چیرۆكی بەرپرسیارییەتی، چەمكی جیاوازی و تاکخوازی پەراوێز و سەركوت دەكات! دەمەوێ بڵێم هەندێک جار (دەسەڵاتی زاڵ) جیاوازی و تاکخوازی وەھا پیشان دەدات، کە پێشێلكردنی پێشكەوتن و بەرپرسیارییەتییە؛ بەو مانایەش ڕامانی قووڵ لەبەرانبەر خێراییی بڵاوبوونەوە، داهێنان لەبەرانبەر سەرگەرمی، نەرێنی لەبەرانبەر ئەرێنی، بە شێواندنی ئاسایش و ئازادی لێكدەداتەوە؛ ئەگەرچی كردەی جیاوازیی زمانی تاکی سەركێش لە هەنگاوهەڵگرتن بەرەو داهێناندا هەمیشە چەمكی بەرپرسیاریەتی و ترێند وەک ئامراز دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

خاڵێکی دیکەی نەرێنی و هۆشیاریی ڕەخنەیی ئەوەیە كە زمان و شێوازی نووسینی جیاواز نامۆیی دەخاتەوە؛ بێگومان زمانی نامۆ و جیاواز هاوشێوەی ژیانی خەڵك نییە، بەڵام هەڵبژاردنی مرۆڤەكان دەگۆڕێ؛ هەندێک جاریش ناكۆكی تاکگەرایی دەخاتەوە (تۆ لە یەك كاتدا ئازادی و بەرپرسیارییەتی وەک دوو بیرۆكەی دژ بەیەك هەڵدەگریت، دەشزانی هەردووكیان وەک ئەرێنی و نەرێنی یەك ئەوی دی لاواز دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕ بە هەردووكیان دەكەیت و لۆژیكی دژ بە لۆژیك بەكار دەهێنیت.) ئەمە وای کردووە چەمكی جیاوازی سەر بە ئازادی بێ و چەمكی سەرگەرمی سەر بە  توانای ترێند، چەمكی داهێنان سەر بە بوێری و سەركێشی بێ و چەمكی بەرپرسیارێتی سەر بە تێڕوانینی هاوبەشی نێو كۆمەڵگا، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە، هەر بەو مانایە پێشكەوتن لە جیاوازییدایە.

لەڕووی ناوەڕۆکیشەوە، پرسیاری گرنگ ئەوەیە: ئایا (جێ پەنجەی نامۆیی- جێ پەنجەی نەرێنی) لە وێنەی خێرای ترێنددا- لە وێنەی بەربڵاوی ئەرێنییدا بەشێوەیەکی تەواو پێشکەش کراوە؟! چەمكی پێشكەوتن لە جیاوازییدایە و هەوڵ دەدات ڕوونی بکاتەوە کە ئازادی سنووری دیاریکراوی نییە؛ ئەمەش هۆکاری ئەوە بوو کە جیاوازی لە قۆناغی دواتردا بەرەو بەرپرسیارێتی بگوازێتەوە و بە جۆرێكی دیكە گرنگی بە پەیوەندیی نێوان قووڵایی و خێرایی بدات! بێگومان لە هەموو ئەم ڕەخنانەشدا، ناتوانرێت گرنگی و کاریگەریی زمانی جیاواز لەبەرانبەر ئازادی، سەركێشی لەبەرانبەر داهێنان، نەرێنی لەبەرانبەر ئەرێنی، بچووک بکرێتەوە؛ چونكە ئەوە سەیروورەی جیاوازییە ڕێگایەکی نوێی کردۆتەوە بۆ تێگەیشتن لە ئازادیی زمان و سەركێشییەكانی تاکی داهێنەر و ڕەخنەكارییەوە، ئەگەرچی زۆر جار زمانی جیاواز و سەركێشییەكان و ڕەخنەكاری بۆ شێواندنی ڕەهەندەکانی ئاسایش و ئازادی بەکارهاتووە؟!.

قسەی کۆتایی ئەوەیە: جیاوازیی زمانی تاکی سەركێش، تێگەیشتنێكە هەم توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەیە و هەم دەستپێشخەری و هەنگاو هەڵگرتن بەرەو داهێنان- سەیروورە. سەیروورەی داهێنان لە دەستپێشخەری و هەنگاوهەڵگرتندا گوزارشت لە ئازادی و بیرکردنەوەی قووڵ و زمانی تاکی جیاوازدا دەكات. لەوێوە ڕەخنەی تووند لە جوولەی گشتیی بیركردنەوە، هەڵسوکەوت یان تێڕوانینی باوی نێو كۆمەڵگا و چیرۆكی بەرپرسیارییەتی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ترسی ناوەكی دەگرێت!. ترسی ناوەكی لەوەدایە كە لەپێناو داهێنان و چركەساتە دەرەكییەكاندا مانای ئازادی و ئاسایش و بەرپرسیارییەتی ناوەكی کەمڕەنگ دەکات؛ بەڵام لە کۆی گشتیدا (هەنگاوهەڵگرتن بەرەو داهێنان و جیاوازی) بە یەکێک لە بنەماییترین تێگەیشتنەكانی ئازادی و پێشكەوتن و گۆڕانکارییەكانی سەردەم دەژمێردرێت.

هەولێر 5/1/2026

The post ترێند/داهێنان appeared first on ژنەفتن.

کوڕە کوردەکەی موحیەدین ئیبن عەرەبی
دەروازە

ئیبراهیمی کوردی گۆرانیی شارەزووری (١٦١٦-١٦٨٩)، یەکێک بوو لە دوایین ئەو حەکیم و زانا کوردانەی قۆناغی درەنگی مێژووی کلاسیک، کە کاریگەریی دوورمەودای بەسەر کۆی هزری ئیسلامییەوە هەبووە. بە ”موجەدید”ی سەدەی حەڤدەمی زایینی دەزانرێ، بەتایبەت لە ڕووتەختی هزری سەنتەری دەرکەوتنی ئیسلام؛ لە وڵاتی حیجاز. بەشدارییەکانی ئەو لە بواری سۆفیزم، کەلامناسی و ڕیفۆرمی ئیسلامی، جێکەوتەیان بەسەر دەستەبژێری زانستی – ئایینییەوە هەبووە، نەک هەر لە حیجاز، بەڵکوو لە زۆر شوێنی تری جیهانی ئیسلامی: هەر لە نیمچە دوورگەی هیندییەوە بگرە تا بە باکووری ئەفریقیا دەگات.

لەم کورتە باسە دەخوازین شرۆڤەیەکی پوخت بۆ کولتووری هزری ئەم زانایەی شارەزوور بخەینە ڕوو، زێتریش بە جەختکردنەوە لەسەر تێزی ”یەکێتیی بوون – وحدة الوجود”ی سۆفییانە، هەروەها ڕۆڵی بەرفراوانی ئەم زانایە لە لێکۆڵینەوەی نەریتییانەی ئیسلامیدا. ئەمەش بە خوێندنەوەی دوایین کتێبێک، کە لەم چەند ساڵەی دوایی، لەلایەن دکتۆر ”ناصر محمد یحیی ضميرية” بە ئینگلیزی لە بارەیەوە نووسراوە. تێیدا، بە کورتی بایۆگرافیای هزری ئەم زانا کوردەی بونیادناوەتەوە؛ ویستوویەتی بیروبۆچوونی گۆرانی لە ناوکۆی مێژووییی خۆیدا بخوێنێتەوە و جێکەوتەی بەسەر پەرەسەندنی هزری ئیسلامی، لە قۆناغی پێش مۆدێرن، دیاری بکات.

کتێبەکەی ناصر ضميرية بە ناونیشانی ”ژیانی هزری لە حیجازی پێش وەهابییەت؛ تیۆلۆژیای سۆفییانەی ئیبراهیمی گۆرانی”[1]، لە ساڵی ٢٠٢١دا چاپ بووە. کتێبێکی گرنگە بۆ خوێندنەوەی هزری ئیسلامی لەم قۆناغە درەنگەیدا، کە سەدەی حەڤدەیە و لە پانتایییەکی گرنگی فەرامۆشکراوی ئەو سەردەمدا، کە حیجازە. نووسەر ویستوویەتی، بە پشتبەستن بە چەندین سەرچاوەی یەکەمینی دەستنووس و چاپکراو، بە لێکۆڵینەوەی وردی ژیان و هزری کەلامناسییانە و سۆفییانەی زانایەکی کۆچکردوو لە کوردستانەوە بۆ ئەوێ، گێڕانەوە باوەکان لەبارەی کەوتنی ڕەوشی هزری ئیسلامی، لە قۆناغی پێش هەژموونی وەهابیزم، هەڵسەنگێنێت. لە هەوڵی ئەوەدا بووە تێگەیشتنێکی جیاواز بۆ ئەو مێژووە بخاتەڕوو، دەریبخات کارایەکی وەک ئیبراهیمی گۆرانی و تێزەکانی، نەک هەر ناشێ لەنێو گێڕانەوە باوەکانی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم قۆناغە جێگیر ببن و بە قۆناغی کەوتنی هزر وەسف بکرێت، بەڵکوو دەشێ گێڕانەوەیەکی تەواو جیاوازمان، لەسەر کۆی سروشتی ئەم هزرە بخەنە بەردەست و لە بیرۆکەی شێوەگیربووی ”کەوتن” و ”داڕمان”مان دوور بخەنەوە؛ بمانخەنە بەردەم هزرێکی پڕ لە ژیان، کە لەوێدا و لەو سەردەمدا، لەسەر دەستی ئەم زانا کوردەوە، بەرهەم هێنراوە.

بەستێنی مێژوویی و هزریی گۆرانی

گەشتی هزرییانەی ئیبراهیمی گۆرانی لە کوردستانەوە دەستی پێ کردووە. بەڵام نووسەرەکە کەمتر لای بەلای ئەم بەشەی بایۆگرافیای زاناکە کردۆتەوە. بەمەش جیاوازی لەگەڵ کارەکەی مێژوونووسی گەورە عیماد عەبدولسەلام ڕەئوف (١٩٤٨-٢٠٢١)هەیە، کە لە کتێبێکی سەربەخۆ لەبارەی ئەم زانایە، بەشێکی بۆ خوێندنەوەی ژینگەی کوردستانییانەی پەروەردەبوون و پێگەیشتنی تەرخان کردبوو[2]. دەشێ ئەم نووسەرە، لەبەر کەمی زانیاری و پابەندبوونی بە چوارچێوەی توێژینەوەکەی، کە ڕەوشی هزری و ڕۆڵی گۆرانییە لە حیجاز، گرنگی ئەوتۆی بەم قۆناغەی ژیانی نەدابێت. بەلای ئەو کۆچی گۆرانی بۆ شاری مەدینە لە ساڵی ١٧٤٩، خاڵی وەرچەرخان بووە لە ژیانیدا. هەرواش بوو، ئەو لەوێ زوو تێکەڵ بە کولتووری هزری باو بووە و دەقە گرنگەکانی خۆی نووسیون. مەککە و مەدینە، لەم قۆناغە، شوێنی جڤاکێکی زیندووی زانستی بوون. بۆ زانا کوردەکانیش، لە زوویەکەوە، مەنزڵگای خوێندن و ژیان بووە[3]. لەو سەردەمەشدا، کە ئەو زانا شارەزوورییە چووە، چەندین زانای دی کورد لەوێ دەژیان و لەنێو جڤاکی زانستی – ئایینیدا، کارایانە خۆیان نواندووە و دەستنووسەکانیان شایەتە لەسەر چالاکیی هزری – ئایینییانەیان.[4]

زیندووێتیی جڤاکە زانستییەکە لە گفتوگۆ و مشتومڕە کەلامی و فیقهی و سۆفییانییەکاندا بوو. زانا کوردەکان بەڕێوەبەری گفتوگۆکان و وروژێنەری زۆر لە دۆز و پرسەکان بوونە. زۆری نەبردووە ئیبراهیمی گۆرانیش وەک کارەکتەری هەرە دیاری نێو جڤاکەکە دەرکەوتووە، ئەمەش گرنگیی پاشخانە کوردستانییەکەی ئەو نیشان دەدا لە فۆرمەلەکردنی ئەم کارەکتەرەیدا. لەوێ سەرنجی شاگردان و فێرخوازانی زۆربەی جیهانی ئیسلامی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و وانەکانی بە گرنگی وەرگیراون. هەر ئەمەش هۆکار بووە بۆ تەشەنەکردنی تێزە هزرییەکانی ئەو لە جیهانی ئیسلامی؛ کاتێک ئەو فێرخوازانە، هەریەکە و گەڕاوەتەوە وڵاتی خۆی و گۆرانی و بیروبۆچوونەکانیان بە شوێنە دوورەدەستەکان ناساندووە.

ئەم ڕۆڵەی حیجاز لە هەناردەکردنی هزری گۆرانی و هەندێک زانای تری کورد، سەرنجی توێژەرانی ئەم سەردەمەی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. پێش ضمیریە، مێژوونووس بەشیر موسا نافع جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ناوچەکە سەنتەرێکی زیندووی چالاکیی هزری بووە، بەتایبەت لە هەردوو بواری کەلامناسی و تەسەوفەوە[5]؛ ئەو دوو بوارەی دەستەبژێری زانستیی کوردی، بەدەر لە تێگەیشتنە میللییە باوەکەی ئەوەی دووەم، لەم قۆناغە درەنگەدا پێیەوە ناسرابوون و ڕۆڵیان لە زیندووهێشتنەوە و گواستنەوەی گرنگترین تێزەکانی بۆ بنکە زانستییەکانی ئەو پانتایییەدا هەبووە. بەتایبەتیش شاری مەدینە، کە گۆرانی بەشی هەرە زۆری ژیانی تێدا بەسەر بردووە، بەهۆی پێگە ئایینییەکە و ڕەهەندە ڕەمزییەکانییەوە، سەنتەرێتی خۆی لە ئاڵوگۆڕی زانستی پاراستبوو؛ ‌بەردەوام سەرنجی هەم زانا کورد و غەیرە کوردەکان و هەمیش زانستخوازانی سەرتاپای جیهانی ئیسلامی ڕادەکێشا. لەو ژینگە دینامیکییەدا بووە، کە گۆرانی برەوی بە هزری خۆی داوە و زۆرترین کتێبەکانی نووسیوە؛ بواری ئەوەی بۆ ڕەخساوە ڕۆڵی خۆی لە داڕشتنی گوتاری هزریی سەردەمەکە بگێڕێ.

چوارچێوەی بەستێن

کتێبەکە بە خستنەڕووی وێنەیەکی گشتی حیجاز لە سەدەی حەڤدە، دەست پێ دەکات. واتا ئەو قۆناغەی مێژوونووسان وا وەسفی دەکەن قۆناغی پاشەکشەی هزری بووە لە جیهانی ئیسلامیدا. ضمیریە ئەرگومێنتی خۆی لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەم تێگەیشتنە بونیاد ناوە. ئاماژەی بەوە داوە، کە سەرباری وەرچەرخانە سیاسی و کولتوورییەکان و کاریگەرییان بەسەر گۆڕینی سەنتەرەکانی بەرهەمهێنانی هزر لەم جیهانەدا، حیجاز هەر وەک سەنتەرێکی جێگیری ئەم هزرە ماوەتەوە. ئەوەی ڕێگەی بەم بەردەوامییەش داوە، چوارچێوە جیهانی و خۆجێیەکەی بووە. پەیوەندیی گرێدراوی بە کارا مێژوویییە زانستییەکانی ناوچە جیاوازەکان و هاتنییان بۆ ئەوێ و دەرکەوتنی دەستەبژێرێکی زانستی – ئایینیی تایبەتمەند، کە ڕۆڵیان لە برەودان بە ڕەوتە هزرییەکانی پەیوەست بە تەسەوف، فەرموودەناسی و زانستە عەقڵییەکانەوە هەبووە.

ضمیریە جەختی لەوە کردۆتەوە، لەم دیمەنە هزرییەدا، زاناکەی شارەزوور ڕۆڵە هەرە سەرەکییەکەی گێڕاوە. ئەمەشی بە فرەجۆری و فرەچەشنی بەرهەمەکانییەوە بەستۆتەوە، کە کەلامناسی، سۆفیزم، فەلسەفە و فەرموودە بوار و بابەتە سەرەکییەکانی بوونە. ئیدی، ئەگەر نووسەر ویستویەتی دەوڵەمەندیی نەریتی هزری لە حیجاز ڕوون بکاتەوە، پشتی بە چۆنیەتیی شێوەگریبوونی سیستمی هزریی گۆرانی و کارە جیاوازەکانی بەستووە. ئەو دەزانێ و ڕایدەگەیەنێ ئەم کەسێتییە، بەراورد بە کەسانی دی، هەقی خۆی پێ نەدراوە لە لێکۆڵینەوە و تەنانەت چاپکردنی بەرهەمەکانیشی. لەکاتێکدا ئەو فرەیییەی لەنێو سیستەمە هزرییەکەیدا هەبووە، نەک هەر دیمەنە گشتییەکەی ڕەوشی هزریی حیجاز دەردەخات، بەڵکوو ئاوێزەیەکیشە بۆ باشتر بینینی ڕەوتە هزرییەکانی کۆی جیهانی ئیسلامی.

جێگەی سەرنجە نووسەر، لە دۆزینەوەی ئەو پێگە گرنگەی زانا کوردەکە، میتۆدێکی تایبەتی پەیڕەو کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەم سەنتەرێتییە و ڕۆڵی لە حیجازدا. ئەویش بەدواداچوونیەتی بۆ زنجیرەی گێڕەرەوان و پشتبەستن بە ” الإسناد” وەک ئامرازێکی مێتۆدییانە، بۆ ئاشنابوون بە زنجیرەی گواستنەوەی زانستەکان. لەمیانەیەوە توانیویەتی لە چۆنیەتیی گواستنەوەی زانین لە چوارچێوەی جیهانی ئیسلامی بگات، بەتایبەت ڕۆڵی نێوەندگریی زانا کوردەکان، مامۆستاکانی گۆرانی لە کوردستان، لە گواستنەوەی زانستە عەقڵییەکانی پانتایییە فارسییەکە بۆ پانتاییی عەرەبی و هێشتنەوەی زانستە عەقڵییەکان بە زیندوویی، لە سەردەمانێکدا کە نەفرەت لەم زانستانە کراوە، بەڵام لە زەمینە کوردییەکەدا بروەی پێدراوە و لە چوارچێوەی سیستەمی باوی قوتابخانەییدا خوێنراون، وەک ئەم لە چەند توێژینەوەیەکدا ڕوونمان کردۆتەوە. نووسەرەکە بەدوای دۆزینەوەی ئەو تۆڕە پەیوەندییە هزرییەدا بووە، کە زانا کوردەکەی حیجازی بە ناوچەکانی تر، وەک نیمچە دورگەی هیندی و باکووری ئەفریقیا و ناوچەکانی ژێردەستی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، گرێدابوو. بەو مێتۆدە توانیویەتی کاراییی حیجاز لە پانتایییە گشتییەکەدا ڕوون بکاتەوە، بەچەشنێک چیتر وەک ناوچەیەکی پەراوێزخراو نەبینرێ، بەڵکوو وەک سەنتەرێکی گرنگی کەلامناسی و هزری فەلسەفی چاوی لێ بکرێ. لەوێشدا ئەوە گۆرانی بووە، کە سەنتەری بەرهەمهێنانی زانستەکان بووە.

دەزگای فێرکاری و تۆڕە هزرییەکان

بەشی بنەڕەتی کتێبەکە بۆ دۆزینەوەی ژێرخانی پەروەردەییی حیجاز تەرخان کراوە، کە لەم قۆناغەدا قوتابخانەی ئایینی، کتێبخانە، ڕیبات و گۆشەی سۆفییانەی لەخۆ گرتبوو. ئەم دەزگایانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پاڵپشتیی زانا و شاگردەکانیان و ئاسانی گواستنەوەی زانین لە جیهانی ئیسلامیدا هەبووە. لێرەوە کارەکەی ضمیریە وردەکاری زۆر لەبارەی چۆنیەتیی خوێندنی زانستە عەقڵییەکان و دەقە فەلسەفییەکان لەخۆ گرتووە. کتێبەکەی ئەوە دەریدەخات، کە چۆن زانایەکی وەک گۆرانی بە تۆڕێک لە پەیوەندیی زانستییانە بە قووڵی بە دەوروبەری خۆیدا گرێدرابوو. ئەوەی چنینی ئەو تۆڕەشی سانا کردووە حەج بوو، کە کەناڵێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دەقە لەبەرگیراوەکان بووە. هەر ئەمەش هۆکاری هەرە بنەڕەتی بووە لەوەی سەنتەرێتیی پانتایییە جوگرافییەکە و زانا هەرەدیارەکەی، لە بواری هزریی فەلسەفی و کەلامناسی، بەردەوام بێت.

دەزگا فێرکارییەکانی ئەوێ، کە لەژێر کاریگەریی گۆرانی و شاگردە کوردەکانی بوون، تەنیا بەخوێندنی زانستە شەرعییەکان نەوەستابوون، بەڵکوو ببوونە بنکەی خوێندنی کەلام و زانستە عەقڵییەکانیش. ضمیریە بە چاودێریکردنی ڕەوشی ئەم دەزگایانە، بە تایبەت مەدرەسەکان، بۆی دەرکەوتووە، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەزبەرکردن و گواستنەوەی زارەکی و بەکارهێنانی ئیسنادەوە، زانستەکانیان خوێندووە و دەوریان کردۆتەوە. لەگەڵیشیدا ڕاستی و دروستی ناوەڕۆکی دەقەکانیان سەلماندوە. بە هەمان شێوە نووسەر لە ڕۆڵی گرنگی کتێبخانەکانی حیجاز، لەم پڕۆسێسی فێرکاری و ژیانە هزرییەدا دواوە. کتێبخانەکان سەر بە مەدرەسە و ڕیباتەکان بوون، خەزێنەی گرنگی زانستی بوون، کە ژمارەیەکی زۆری دەقە بنەڕەتییەکانی فیقهناسی، کەلامناسی، تەسەوف و زانستە عەقڵییەکانیان لەخۆ گرتبوو. هەبوونی ئەم دەقانەش زۆر گرنگ بوون بۆ زانای وەک ئیبراهمی گۆرانی؛ پشتی پێ بەستوون، بۆ خوێندنەوەی ڕەوتە هزرییەکانی پێشین و هی سەردەمەکەی.

نووسەر لە لێکۆڵینەوەی ئەم پاشخانە فێرکارییە، ویستویەتی سەرچاوەکانی هزرینی زاناکان، لە سەرووی هەموویانەوە ئیبراهیمی گۆرانی، هەروەها پەیوەندیگرێدانیان بە بەردەنگەکانیان و چۆنیەتیی گواستنەوەی زانین بۆ فێرخوازانیان، بخاتە ڕوو. ئەمەش بۆ سەلماندنی هەم زیندوێتیی پانتایییە جوگرافیییەکە لە بواری هزریدا، هەمیش پیشاندانی چۆنیەتیی گەڵاڵەبوونی ئەو گوتارە هەمەگیرەی زانایەکی وەک ئیبراهیم کاری لەسەر داڕشتنی جومگەکانی کردبوو.

بەرگری هزرییانەی گۆرانی لە ”یەکێتیی بوون – وحدة الوجود”

خاڵێکی بەهێزی کتێبەکەی ضمیریە لێکۆڵینەوەی وردیەتی لە بەشدارییە هزرییەکانی گۆرانی، بەتایبەت هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی نەریتە هزرییە جیاوازەکان لەیەک بۆتەی گشتگیردا. نووسەر ڕوونی کردۆتەوە، ڕیشەی کەلامناسی و تێگەیشتنی سۆفییانەی گۆرانی دەگەڕایەوە بۆ هزری موحیەدین ئیبن عەرەبی. بێ ئەوەی ئەمە بەو مانایە بێت ئەم زانایە تەنیا لە چوارچێوەی تێگەیشتن و چەمکەکانی نێو ئەو هزرەدا مابێتەوە. خۆ لە بەرهەمەکانی دەبینرێت، تەواو سەرقاڵی زانستە عەقڵییەکان و نەریتی کەلامناسیی فەلسەفی سەردەمانی پێشین بووە. و ویستوویەتی وەک سیستەمێکی هەمەکییانەی هزری سەرەدەریان لەگەڵدا بکات. ئەم ئاوێتە و کۆکردنەوەی دیسپلینە زانستییە جیاوازەکان، لەو دۆزە میتافیزیکی و خوداناسییانە دەردەکەوێ، کە گفتوگۆی لەبارەوە کردوون، وەک بۆ نموونە: ”بوون – الوجود”، سیفەتەکانی خودا، قەدەر و پەیوەندیی نێوان خالق و مەخلوق…تادوایی.

وەک گوتمان ضمیریە لە گەڕانی بەدوای هزرە میتافیزیکی و گەردوونناسییەکانی گۆرانیدا، جەختی لەسەر پەیوەندیی قووڵی زاناکە لەگەڵ تێزەکانی ئیبن عەرەبیدا دەکاتەوە. بۆی دەرکەوتووە شرۆڤەی گۆرانی بۆ ”بوون” و ڕوانگە فەلسەفییەکان لەبارەی ئەم چەمکە و چەمکە تیۆلۆژییەکانی تری وەک کڕۆک، ئەفرین و سیفەتە خودایییەکان، هەم زۆر قووڵن و هەمیش ئاڵۆز لە تێگەیشتندا. بە کورتی گۆرانی سیستەمێکی تۆکمەی هزری داڕشتووە، تێیدا عیرفانیی سۆفییانەی تێکەڵ بە گوتاری تیۆلۆژییانەی عەقڵانی کردووە. لێرەوە کاریگەرییەکانی ئیبن عەرەبی ڕوونتر دەردەکەون، بەتایبەت لە داڕشتنی ماناکانی چەمکی ”بوون”دا. شرۆڤەی گۆرانی بۆ چەمکەکە ئەوەیە، کە لەخۆیدا جەخت لەسەر ”یەکێتی” دەکاتەوە؛ ئەو بوونەوەرەکان وەک جیلوەی خودایی دەبینێت. لەگەڵیشیدا ڕوونی کردۆتەوە، کە کرۆکی خودا هەر بە جیاوازی و باڵایی دەمێنێتەوە. ئەمەش خاڵێکی سەرەکیی تێزی داکۆکی کردنیەتی لە یەکێتیی بوون. لێرە ضمیریە ئاماژەی بە چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەمکی بوون لەلایەن گۆرانی دەدات، لە پێناو گەیشتن بەو سیستەمە خوداناسییەی تێکەڵییە عیرفانی و عەقڵانییەکە فەراهەم دەکات.

داکۆکیی گۆرانی لەم چەمکە ئاڵۆزە، بە دیارترین بەشداریی هزرییانەی ئەو دادەنرێت. ئەمەش پتر بەرگری بووە لە بنەمایەکی پەیوەست بە گەورە سۆفییەکەی ئەندەلوس، کە گریمانەی ئەوە دەکات هەر بوونێک دەرکەوتنێکی تاکە حەقیقەتی ڕەهای خودایە. داکۆکییەکەی گۆرانی دووبارەکردنەوەی ئارگیومێنتەکانی پێشوو نەبووە، لەبارەی چەمکەکە و ماناکانی. بەڵکوو هەوڵێکی ئاڵۆزی خۆی بووە، بۆ ئاشتکردنەوەی ئەم چەمکە میتافیزیکییە عیرفانییە، بە خوداناسیی ئۆرسۆدۆکسییانەی ئیسلامی. بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر ببێتەوە، دەگەڕێینەوە بۆ توێژینەوەیەکی ئەلیکزەندەر کینیش[6] لەبارەی ئیبراهیمی گۆرانی وەک بەرگریکارێک لە وەحدەتی وجود. ئەو لە وتارەکەیدا بە وردی باس لەوە دەکات چۆن گۆرانی هەوڵی داوە ڕوونی بکاتەوە، کە لە کاتێکدا هەموو مەخلوقەکان دەرکەوتنی بوونی خودان، بەڵام جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان خالق و مەخلوقدا هەر دەمێنێتەوە. ئەم جیاکارییەش زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پاکێتیی تیۆلۆژییانەی یەکتاپەرستیی ئیسلامی، بێ ئەوەی لەخۆگرتنی تێڕوانینە عیرفانییەکە جێکەوتەی خراپی بەسەر ئەم پاکێتییەوە هەبێت.

لەلای خۆیەوە، ضمیریە ویستویەتی ئەو تێگەیشتنە میتافیزیکییەی گۆرانی ڕوونتر بکاتەوە. هاتووە دەریخستووە زانا کوردەکە هەوڵی داوە گونجانێک لەنێوان هزری عیرفانیی ئیبن عەرەبی و تیۆلۆژیای ئیسلامی بدۆزێتەوە، بەتایبەت لە تێگەشتن بۆ ئەم چەمکە ئاڵۆزە. تێگەیشتنی ئەو بۆ بوون لەوە سەرچاوەی گرتووە خودا، وەک تاکە هەبووی ڕاستەقینە، دەتوانێت بە هەر شێوەیەک بێت خۆی دەربخات، بەبێ ئەوەی بەم دەرکەوتنانە سنووردار ببێت. بێگومان ئەو بەم ڕێبازەی، بەرەنگاری هەموو تێگەیشتنە تیۆلۆژی و فەلسەفییەکانی سەردەمەکەی کردووە، بەتایبەتیش لە مەسەلەی پەیوەست بە لێکدانەوەی (هێرمینۆتیکییانە)ی سیفەتەکانی خودا.

بەرگری گۆرانی لە ”یەکێتیی بوون” لەو سەردەم و شوێنەدا گرنگیی خۆی هەبووە. لە زەمینەیەکی ئایینی – هزریی ئەوتۆدا، کە زاناگەلی دیار ڕەخنەی توندیان لێ گرتبوو، بەتایبەت ئیبن تەیمیە. ڕەخنەگران پێیان وابوو ئەم بنەمایە، هێڵی جیاکەرەوەی نێوان خالق و مەخلوق کاڵ دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ هەرتەقە(بیدعە)، هەڵگەڕانەوە و دەڕچوون لە دین. ئیبن تەیمیە و شوێنکەوتووانی پێیان وابوو یەکێتیی بوون، جیاکاریی بنەڕەتیی نێوان ئەوەی خودایییە و ئەوەیش کە پەیوەستە بە ئەفرێنراوەکانی تێکداوە و بەشێوەیەکی کاریگەر ئەم دووانەی هاوئاست کردووە[7]. ئەوان دەیانگوت بنەما و بیرۆکەیەکی ئاوا دەرگای بەڕووی ئەنتینۆمیزمدا کردۆتەوە، بەچەشنێک دەشێ لەژێر پەردەی یەکگرتنی عیرفانییانە لەگەڵ خودایەتیدا، فەرمانە ڕەوشتی و بنەما بەهاییەکانی ئیسلام پشتگوێ بخرێن.

لە وەڵامی ئەم ڕەخنانە، گۆرانی ئارگومێنتێکی وردی پەرە پێداوە؛ هەوڵی داوە لە یەک کاتدا هەم بنەما سەرەکییەکانی یەکتاپەرستیی ئیسلامی بپارێزێت، هەمیش بەرگری لە ڕەوایەتی میتافیزیکای عیرفانییانە بکات. زاناکە جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەگەر هەموو بوونەوەرەکان ئاماژەن بۆ دەرکەوتنی بوونی خودا، بەڵام هیچیان هاوبەش نین لە کرۆکە خودایییەکە. کڕۆکی خودایی، وەک ئەو دەیگوت، ناوازە و زاڵە و ناشێ هاوتا بکرێت لەگەڵ هەبوونی هەنووکەیییانەی بوونەوەرە ئەفرێنراوەکان. ڕێبازی گۆرانی لەمەدا بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر جیاوازیی نێوان ”بوونی پێویستیی خودا – وجود واجب” و ”بوونی شیاو – وجود ممكن”ی ئەفرێنراوەکان. پێی وابوو لەبەرئەوەی ئەفرین ڕەنگدانەوەی خودایێتییە، بۆیە لە بنەڕەتدا جیاواز دەمێنێتەوە لە ئەفرێنراو.

لە شرۆڤەی ئەم بابەتەدا توێژەر هاوڕا بووە لەگەڵ کینیش، ئەگەر هاتۆتە سەر بەرگری ئیبراهیمی گۆرانی لەم چەمکە بنەڕەتییەی نێو سیستەمی هزریی ئیبن عەرەبی، تیشکی خستۆتە سەر مێتۆدی گۆرانی لە چارەسەرکردنی ئەو ئالەنگارییانەی بنەمای یەکێتیی بوون دەیوروژێنێت. گۆرانی وای بینیە بنەماکە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ئاکامی دژەدینانە نییە، بەڵکوو تێگەیشتنێکی قووڵترە لەبارەی پەیوەندیی نێوان خودا و مەخلوقەکانی؛ تێگەیشتنێکە جەخت لەسەر باڵاییی خودا دەکاتەوە، لەگەڵ داننان بە بەرجەستەی هەبوونی لە جیهاندا[8]. بەمەش بەرگرییەکەی گۆرانی وەک پڕۆژەیەکی پێشکەوتووی بواری خوداناسی خۆی دەنوێنێت، کە – وەک بینیمان – مەبەستی بووە دژیەکیی نێوان میتافیزیکای عیرفانییانە و بنەما چەسپیوەکانی نێو تیۆلۆژیای ئیسلامی نەهێڵێت.

لە کۆی ئەم پڕۆسێسی بیرکردنەوەیەدا، ئیبن عەرەبی بۆ ئیبراهیمی گۆرانی چوارچێوەیەک بووە بۆ تێڕامان و لێوردبوونەوە. هەرچی دەقەکانی ئەم  زانا کوردە بخوێنێتەوە بۆی دەردەکەوێت، کە ڕیشەی ئارگیومێنتە تیۆلۆژییەکانی بیرۆکەکانی ئیبن عەرەبی دان، تا ئەو ڕادەیەی کە ئیبن عەرەبی وەک ژێدەری سەرەکی باسە تیۆلۆژییەکانی گۆرانی وان. لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەندێک بابەت لە مامۆستاکەی زێتر ڕۆچووە و شرۆڤەی وردی خۆی بۆ هەبووە. ضمیریە لە بەدواداچوونی بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی گۆرانی لەبارەی سیفەتە خودایییەکان، قەدەر و ویستیی مرۆڤانە، تێبینی ئەم قووڵبوونەوەیەی گۆرانی کردووە. ئەو ڕایدەگەیەنێ بەشێکی ئارگیومێنتە تیۆلۆژییەکانی ڕەنگدانەوەی بەشدارییە ناوازەکانی خۆیین. ئەمەش بە تایبەتی لە سەرەدەریکردنی لەگەڵ خودا وەک ”بوونی ڕەها  – الوجود المطلق”دا دیارە، کە نووسەر وا ئاماژەی پێداوە لە گفتوگۆ میتافیزیکی و تیۆلۆژییەکانی گۆرانیدا وەک بابەتێکی ناوەندی دەردەکەون و ڕەنگدانەوەی ڕەوتە فیکرییە فراوانەکانی سەردەمەکەین.

هزری ئایینی و سۆفییانەی تری ئیبراهیمی گۆرانی

ضمیریە لە کتێبەکەیدا، هەر بەوە نەوەستاوە بەشداریی گۆرانی لە بابەتێکی هەستیاری وەک یەکێتیی بوون ڕوون بکاتەوە، بەڵکوو بەدوای بابەتگەلی هزریی تریشدا بووە، کە بەشێک بوونە لە کۆی سیستەمی بیرکردنەوەی ئەم زانایە. بەتایبەت ئەو بابەتانەی ئازادیی هزریی ئەو و ڕێبازە ڕیفۆرمیستەکەی نیشان دەدەن. گۆرانی دەستی بۆ زۆر لەو پرسانە بردووە، کە لە کولتووری ئیسلامیدا مشتومڕی زۆریان لەبارەوە کرابوو و دەکرا. لەوانەش پرسی ”ئیمانی فیرعەون” و چەمکگەلی وەک ”فەنابوونی ئاگر” و ”ڕەسەنایەتیی ئایەتە شەیتانییەکان” و پەسنی ”حەقیقەتی کەعبە” بەسەر ”حەقیقەتی موحەممەدی”. لێکۆڵینەوەی ئەم پرس و باسانە ئامادەییی گۆرانی نیشان دەدەن، بۆ بەشداریکردنی کارایانە لەو گفتوگۆ و مشتومڕانەی لە سەردەمەکەیدا باو بوون و هەندێکجاریش تەحەدای بیروبۆچوونە زانستییە – ئایینییە باوەکانی کردووە. لەوانەش بۆچوونی هەردوو بەرەی ئەشعەرییەکان و حەنبەلییەکان. نووسەری کتێبەکە ویستویەتی بە وردی لە مێتۆدی هزرینی گۆرانی بگات، کاتێک هاتووە، بە پاباندییەکی تۆکمەی هزری و ڕێبازێکی نێوەندگیرییانەوە، سەرەدەری لەگەڵ هەریەک لەم پرسانەدا کردووە. ئەمەش بە بۆچوونی نووسەر تەواوکەر و ڕەنگدانەوەی کۆی پڕۆژە هزرییەکەیەتی؛ ئەگەر ویستوویەتی نەریتە جیاجیاکانی هزری ئیسلامی لەبەریەک دابنێت و چەمک و دەستەواژەکانیان ئاوێتەی یەکتر بکات و وەک سیستەمێکی تەواو تەماشای بکات، لەگەڵیشیدا دڵسۆز بووە بۆ بنەما بنەڕەتییەکانی تیۆلۆژیای ئیسلامی.

ئەم چوارچێوە میتۆدییەی کاری ئیبراهیمی گۆرانی لە بابەتێکی گرنگی وەک ”کەلامی خودایی” و شرۆڤەی بۆ مشتومڕەکان لەسەر ئەم چەمکە، بە ڕوونی دیارە. وەک دەزانین، ئەمە پرسێکی هەرە سەرەکیی نێو خوداناسیی ئیسلامییە، کە کاریگەریی بەرچاوی بەسەر تێگەیشتن لە خەسڵەت و سیفەتە خودایییەکان و سروشتی وەحی هەبووە. ڕێبازی گۆرانی لە خوێندنەوەی ئەم پرسە، دیسان هەر ناوەندگیرانە بووە؛ هاوسەنگی لەنێوان بۆچوونی قوتابخانە جیاوازەکانی لا مەبەست بووە، بەتایبەتی لەنێوان ئەشعەرییەکان، کە خۆی سەربەوان بووە و حەنبەلییەکان، کە لە زەمینەی حیجازیدا بەهێز بوون. توانای گۆرانی لە ئاشتکردنەوەی ئەم ڕەوتە جیاواز و دژیەکانە، وەک ضمیریە ئاماژەی پێداوە، ئاماژەیە بۆ تۆکمەییی سیستەمە هزرییەکەی و ڕوانگە هەمەگیرەکەی بۆ پرسە تیۆلۆژی و فەلسەفییەکان، کە تێیدا دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و تێزی چوونیەکی لەلادا گرنگتر بووە لە دژیەکبوون و دوورکەوتنەوە لە یەکتر.

ڕیفۆرم و بوژاندنەوەی سۆفیزم

ئاوەرتەبوونی ئیبراهیمی گۆرانی لە تێگەیشتنی باوی سەردەمەکەی، زیاتر لە بواری تەسەوفدا بووە، کە ڕەهەندێکی گرنگی میراتە هزرییەکەی ئەوی پێک دەهێنا. ضمیرییە تێبینی ئەوەی کردوە نوسینەکانی گۆرانی لەبارەی ڕەوشت و نەریتی سۆفییانە، ڕەگ و ڕیشەی لەنێو بنەما فێرکارییەکانی دەستەی یەکەمی سۆفییاندا هەبووە. بەڵام ڕەنگدانەوەی ڕێبازی ئەویش بوون لە سەرەدەری لەگەڵ ئەم پرسە گرنگانە. بەپێی ضمیریه خەسڵەتێکی هزرییانەی ئەو لەم ڕووەدا، پابەندی توند بووە بە بنەما ڕەفتارییە نەریتییەکان و لەخۆگرتنی نۆڕمە هەرە باڵاکانی سۆفیبوون، لەگەڵ تێکەڵبوونی بەرفرە بە ڕەهەندە میتافیزیکییەکانی هزری عیرفانی. بەمەش خۆی لە خەوش و خاڵی تەسەوفی سەردەمەکەی بەدوور گرتووە و ویستویەتی بیخاتەوە سەر ئەو ڕێبازە بنەڕەتییەی گەورە سۆفییانی پێشوو لەسەری بوون. مەیلی گۆرانی بۆ ڕەهەندە ڕەوشتییەکانی تەسەوف، وەڵامدانەوەیەکی ئەو بووە بۆ زێدەبوونی دەرچوون و لەڕێلادان لەنێو سیستەمی کولتووری سۆفیایەتیدا. گۆرانی ئەم دەرچوونەی بە مەترسی بۆ سەر بنەما ڕەوشتی و ڕەفتارییەکانی کۆی جڤاکی ئیسلامی بینیە. بۆیە ئاوا لە چەندین بەرهەمیدا هەڵوەستەی لەسەر کردوە و ڕەخنەی توندی لێ گرتوە.

تایبەتمەندبوونی بۆچوونەکانی ئیبراهیمی گۆرانی بەو مانایە دێت، ئەو ڕیفۆرمیستانە تەماشای تەسەوف ئیسلامی کردوە. بۆیە دەشێ بەیەکێک لەوانە ئەژمار بکرێ، کە لە ژێر چەمکی ”سۆفییزمی نوێ”دا کۆ دەکرێنەوە. مێژوونووس بەشیر نافع، لە بەدواداچوونی بۆ ئەم چەمکە، دەریخستووە، کە ئاڕاستەیەکی ڕیفۆرمخوازانەی نێو تەسەوف بووە، لە کۆتایییەکانی سەدەی هەژدە زێتر شێوەگیر بووە[9]. کەسانی نێو ئەم ئاڕاستەیە هەوڵیانداوە بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوە یەکەمینەکانی تەسەوف و هەوڵ بدەن نەریتە زوڵاڵەکانی ببیننەوە. ئەمەش پتر وەک پەرچەکردارێک بووە دژ بەو فۆڕمە تەریقەتییانەی تەسەوف، کە بە تێگەشتنی ئەم کەسانە چەندین نەریت و ڕێوڕەسمی نەشیاوی تێدا جێگیر کرابوو. یەکێک لەو زانایانەی ڕەوتە نوێیەکە دەیتوانی بۆی بگەڕێتەوە و پشت بە تێزەکانی ببەستێ، گۆرانی بوو، کە لەدوای خۆی کاریگەری و هەژموونی بەسەر کۆی هزری ئیسلامی لەگەرمەی دابووە. ڕۆڵی گۆرانی لەم ناوکۆیەدا گرنگ بوو؛ بنەما هزرییەکانی ئەو بناغەیە بوون، کە ڕیفۆرمخوازەکان دەیانتوانی تەلاری ڕەخنەییانەی خۆیانی لەسەر بونیاد بنێن. سەرباری ئەوەی دواتر، ڕەوتە توندگەراکەی محەمەدی کوڕی عەبدولوەهاب لە حیجاز جێکەوتەی دوورمەودای دەبێ، بەڵام ئەو ژینگە هزرییەی زانایەکی وەک گۆرانی و مورید و شاگردە کورد وغەیەرە کوردەکانی ڕەخساندبوویان، بەشدارییەکی فراوانتری لە گەڵاڵەکردنی ڕەوتی چاکسازیی ئیسلامیدا کردووە. بەتایبەت پڕۆسێسی گونجاندن و ئاوێتەکردنەکە، کە بووەتە ئەو چوارچێوەیەی ڕیفۆرمیستانی دواتر بەهۆیەوە توانیویانە سەرەدەری دروست لەگەڵ تەسەوفدا بکەن، نەک بەتەواوی ڕەتی بکەنەوە، وەک وەهابیەت وای کرد. بەڵکوو ئەوانیش هەوڵیانداوە لەخۆی بگرن، بە چەشنێک لەگەڵ ئامانجە دوورمەوداکانیان لە چاکسازییەکە بگونجێت.

دەشێ کاریگەرییەکانی گۆرانی، لەم ڕووەدا، لە چۆنیەتیی سەرەدەری ڕیفۆرمخوازان لەگەڵ ڕەفتار و نەریتی سۆفییانەدا ببینین. ئەوان هەوڵیانداوە ئەو ڕەفتارانە بپاڵێون و لە خەوشی تەریقەتییانەی پاک بکەنەوە. ئەمەش، هاوشێوەی گۆرانی، لەمیانەی جەختکردنەوەیان بووە لەسەر ڕەهەندە ئەخلاقی و مینۆکییەکانی سۆفیزم. هەروەها سەرەدەریکردن لەگەڵ لایەن میتافیزیکییەکانی هزرەکە. لێرەدا، بەرگرییەکەی گۆرانی لە چەمکی یەکێتیی بوون، بناغەیەکی گرنگی تیۆلۆژییانە بووە، بۆ هەریەکێک ویستبێتی میتافیزیکای سۆفییانە تێکەڵ بە ئامانجە هەمەگیر و بەرفراوانەکانی ڕیفۆرمدا بکەن.

دۆزینەوەی جێکەوتەکانی هزریی گۆرانی، بەسەر ڕیفۆرمخوازان، لە سەدەی هەژدە و نۆزدە تا سەرەتای سەدەی بیست، پێویستی بە توێژینەوەی وردە. بابەتەکە هەر لە چوارچێوەی سوودوەرگرتنی لە ڕێبازە ئاوێتەییەکەی نەوەستاوە. بەتایبەت، کە کۆی سیستەمە هزرییەکەی لەبەردەستدا بووە و لەبار بووە بۆ لەخۆگرتن. ڕەنگە دۆزینەوەی پەیوەندیی ڕیفۆرمخوازان بە هزری تەسەوف بەشێکی زۆری ئەو جێکەوتانەمان نیشان دا، لە بابەتێک کە تا ئێستا لە گوتاری ئیسلامیدا مشتومری زۆی لەبارەوە دەکرێ.، ئەویش پەیوەندیی نێوان تەسەوف و ڕیفۆڕمە لە هزری ئایینیدا.

بەرهەمەکانی گۆرانی: میراتێکی بەبڕشت

گۆرانی نووسەرێکی بە بەرهەم بووە. بەلای کەمی سەد تێکست بۆ ئەو دەگێڕدرێتەوە، کە زۆربەیان هێشتا دەستنووسن، لە سەرانسەری کتێبخانە جیهانییەکاندا ماونەتەوە. ضمیریه ئەم بەرهەمانەی کەتەلۆگ کردووە و بۆ سێ جۆر پۆلێنی کردوون: ئەوانەی خۆی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کردوون، ئەوانەی لە کەتەلۆگەکاندا ڕیزکراون بەڵام دەستی پێنەگەیشتوون، لەگەڵ  ئەوانەی بە هەڵە دەدرێنە پاڵ گۆرانی. پشکنین و شرۆڤەکردنی هەشتا و شەش لەو بەرهەمانە، فراوانیی هەوڵە فیکرییەکانی ئەم توێژەرە دەردەخات. لەمەشدا ویستوویەتی بەسەر زۆربەی ئەو بوارە زانستییانە ڕابگات، کە گۆرانی تێیاندا مامۆستا بووە، ئەوانیش بریتین لە تیۆلۆژیا، تەسەوف، فەلسەفە، سەرف و نەحو، فەرموودە و فیقهی ئیسلامی.

ئەوەی لە شرۆڤەی توێژەرەکە دەردەکەوێت و سەرنجی ڕاکێشاوە، توانای گۆرانی بووە لەوەی – وەک بینیمان – بوارە زانستییە جیاجیاکان ئاوێتەی یەکتر بکات. ئەو تەنانەت ئەگەر باسی پرسە فیقهییەکان یان زمانەوانییەکانی کردبێت، هەر بە خەمە تیۆلۆژییەکانی خۆی، وەک تێزی بنەڕەتی نێو سیستەمە هزرییەکەی، بەستۆتەوە. ئەمەش نەک هەر تۆکمەییی ئەو سیستەمەمان نیشان دەدا کە بونیادی نابوو، بەڵکوو پابەندیشی بە دەرخستنی هاڕمۆنیای نێوان زانستە عەقڵانی و زانستە نەقڵییە نەریتییەکان، دەردەخات. بەمەش، بەرهەمەکانی لە پەنجەرەیەک دەچن، دەڕواننە سەر ڕەوتی فراوانتری هزری، کە لە دەمی ئەودا باو بوون، بەتایبەتیش ئەوەی پێشتر ئاماژەمان پێدا: دۆزینەوەی هێڵە یەکتربڕەکانی نێوان هزریی عیرفانی و زانستە عەقڵییەکانی نێو سیستەمە هزرییە ئیسلامییەکە.

ضمیریە، گرنگی بەرهەمەکانی گۆرانی، هەر لە کرۆکی بابەتەکاندا چڕ نەکردۆتەوە. بەڵکوو لە دابینکردنی تێگەیشتنێکی گشتگیریش سەبارەت بە  ڕەوشی هزریی جیهانی ئیسلامی لە ماوەی سەدەی حەڤدەدا، سەرەدەری لەگەڵدا کردوون. ئەو وایدەبینێ بەرهەمەکان و هۆکاری پشت نووسینیان و ئەو گوتارە هەمەگیرەی دەریدەبڕن، ڕەنگدانەوەی ئەو مشتومڕ و گفتوگۆ جۆراوجۆرانەن، کە لە ناوچەکەدا دەکران، هەر لەبارەی میتافیزیکای سۆفییانەوە بگرە تا فەلسەفەی عەقڵانی ئیسلامییانە. ئەوە تەنیا ناوەڕۆکی بەرهەمەکان نەبووە سەرنجڕاکێش و ڕچەشکێن بوون، بەڵکوو میتۆدی کارکردنی گۆرانیش تایبەتمەندیی خۆی هەبووە. میتۆدێکی ئەوتۆ، کە بواری بە ئیبراهیم داوە چاودێری چۆنیەتیی گواستنەوەی زانین بەنێو ناوچە و سیستەمی کولتووریی فرەچەشنەوە بکات. لەگەڵیشیدا پارێزگاریکردن لە بەردەوامێتیی نەریتە هزرییە ئیسلامییەکان، تەنانەت بەوانەش کە بڤە بوون و تەکفیر کرابوون و دەکران. ئەمە سەرباری جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕێبازەی بەهۆیەوە ئەم نەریتانە لە چوارچێوەی جیاوازدا گونجێنراون و گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.

نەریتی هزریی ئیبراهیمی گۆرانی و جێکەوتەکانی

ناوەندگیریی زاناکەی شارەزوور لەنێوان نەریتی عیرفانیی ئیسلامی و زانستە عەقڵییەکان، بەتایبەت لە نزیکخستنەوەی تێز و نەهێشتنی دژیەکییەکانی نێو هزری ئیبن عەرەبی، هۆکاربوون بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و لەدوای خۆی ڕیزێک بخاتە سەر دیواری مێژووی هزری ئیسلامی. بەر لە ضمیریە، ئەیکزاندەر کینیش تێبینی ئەوەی کردوە چارەسەری گۆرانی بۆ ئەم دژیەکییەکان، لە میانەی جەختکردنەوە لەسەر تێگەیشتنێکی فرەچین بۆ جیلوەی زاتی خودایی، ڕێگەی بەوەداوە تێزەکانی لەنێو شرۆڤە جیاوازەکان بۆ چەمکی ”یەکێتیی بوون” جێگەیان ببێتەوە، نەک هەر ئەمە، بەڵکوو چەمکەکە بخاتە نێو چوارچێوەیەکی گەورەترەوە[10]. بەمەش نەک هەر ڕەوایەتی بە میتافیزیکای عیرفانی لەنێو نەریتیی ئیسلامی بەخشی، بەڵکو چوارچێوەیەکی بۆ تێگەیشتن لە فرەچەشنی هزری تەسەوفی ئیسلامی دابین کرد. بەشیر نافع بەدواداچوونی بۆ جێکەوتەی ئەم مێتۆدی کارکردنەوەی گۆرانی لە حیجاز کردووە و تیشکی خستۆتە سەر ڕۆڵی ئەم زانایەی شارەزوور لە بوژانەوەی هزری ناوچەکە، بەتایبەت نزیکخستنەوەی تەصەوف و کەلامناسی ئیسلامی. بەچەشنێک، ئەوەی گۆرانی کردوویەتی دەنگدانەوەی لە زۆربەی قوتابخانە وبنکە زانستییەکانی ئەوێ هەبووە.

بەڵام خۆ، وەک لە سەرەتادا ئاماژەمان پێدا، حیجاز بەسەر ناوچەکانی تری جیهانی ئیسلامیدا کراوە بوو و ضمیرییەش ئەوەی سەلماند، کە سەنتەرێکی گرنگی بەرهەمهێنانی هزری ئیسلامی ئەو سەردەمە بوو، کە گۆرانی تێدا ژیاوە. بۆیە چاوەڕێی ئەوە دەکرێ، هزر و بۆچوونەکانی هزرڤانێکی بە بڕشت لە بەرهەمی فرەچەشن سنوورەکانی ئەم دەڤەرە ببەزێنن و بگوازرێنەوە زۆربەی ئەو بنکە زانستییانەی کاراکانی نێویان پەیوندییان بە حیجازەوە هەبووە. لێرەوە یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی میراتی فیکری گۆرانی، جێکەوتەکانیەتی بەسەر نەوەکانی دواتر لە زانایان. بەتایبەت دوای ئەوەی، لەلایەن شاگردەکانیەوە، بنەماکانی هزرەکەی بۆ ناوچەی جیاجیای جیهانی ئیسلامی گوازرانەوە و بەشداربوون لە فۆرمەلەکردنی گوتاری عیرفانییانە و تیۆلۆژییانە هەبووە. کوردناسی هەرە دیار مارتین ڤان بڕۆینیەسن، لە چەند توێژینەوەیەکیدا، دیڤچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە. بۆی دەرکەوتووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بیروبۆچوونەکانی ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە پەرەپێدانی نەریتە سۆفییە خۆجێییەکان، چونکە فێرخوازەکانی، ئەگەر گەڕانەوە ماڵباتی خۆیان، تێزەکانی مامۆستاکەیان لەگەڵ ناوکۆی کولتووری و فیکری ناوچەکەدا گونجاندووە[11]. کاریگەرییەکانی ئیبراهیمی گۆرانی لە هیندستان زێتر دەرکەوتووە، بەتایبەت بەسەر دەستەی ئەو زانایانەی لە دەرباری شاکانی مەغۆلدا بوون. بەرگری ئەو لە یەکێتیی بوون و بوژاندنەوەی تێزەکانی ئیبن عەرەبی، بەردەنگی زۆریان لەوێدا هەبوو. بەتایبەت لەنێو ئەوانەی سەرگەرمی کۆکردنەوە و خستنەبەریەکی نەریتە فەلسەفییە ئیسلامی و خۆجێییەکان بوون.

کاریگەریی بیروڕاکانی گۆرانی هەر لە سنووری جیهانی ئیسلامی نەماوەتەوە. بەڵکوو زوو بەرهەمەکانی لەلایەن زانایانی ئەوروپیش ناسران، کە لە کاتی پەیوەندیگرێدانیان بە زانایانی موسڵمان و سەرقاڵ بوون بە وەرگێڕانی دەقە ئیسلامییەکانەوە، ئەم زانایەی شارەزووریان ناسیوە. پێشوازیکردن لە بیروڕاکانی گۆرانی لە ڕۆژئاوا بەمانای بەجیهانیبوونی میراتە هزرییەکەی دێت، لەگەڵ گرنگی بەشدارییەکانی، لە مێژووی فراوانتری هزری ئیسلامیدا.

بەهای زانستیی نووسینەکەی ضميريه

ئەوەی کتێبەکەی ضمیریه بخوێنێتەوە لەوە تێدەگات، بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە سەرەدەری لەگەڵ گێڕانەوە ڕۆژهەڵاتناسییە نەریتییە دەقگرتووەکان کردوە. ئەو گێڕانەوانەی هاتوون نەریتی هزری ئیسلامی، لەنێوان سەدەی شازدە بۆ نۆزدە، وەک قۆناغی ”داڕمان” و ”چەقبەستن” دەناسێنن، وەک ئەوەی تێیدا بەرهەم و کەسێتیی ئەوتۆ نەبووبن شایستەی لێکۆڵینەوە و ئاوڕلێدانەوە بن. ئەم گێڕانەوانەش بەڕوونی هەژموونی گەورە ڕۆژهەڵاتناسەکان و گوتارەکەیان، کە زێتر لە سەدەی نۆزدە گەڵاڵە ببوو، دەردەخات. ضمیریە لە کتێبەکەی دەخوازێت ئەم تێڕوانین و وێنا شێوەگیربووانە هەڵوەشێنێتەوە؛ لە ناوکۆی ئەکادیمییانەی ڕۆژئاوایییەوە جەخت لەسەر هەبوونی ڕەوت، ڕوانگە و گفتوگۆی قووڵی زانستی، لەم قۆناغە درەنگەی مێژووی پێش مۆدێرن، بکاتەوە.

کتێبەکەی ضمیریه ڕەخنەیەکی ڕاستەوخۆی ئەو گێڕانەوانەن، کە بەدەوری چەمکگەلی وەک ”کەوتن” و ”نەزانی”ی دەخولێنەوە، کە مێژووی قۆناغەکە، نەک هەر لە حیجاز بەڵکوو هی زۆربەی پانتاییی ئیسلامی، بەو فرەچەشنییەی هەیبووە، پێ وەسف دەکرێت.  توێژەرەکە، بە گرنگیدان بە ژیان و بەرهەمەکانی ئیبراهیمی گۆرانی، بەردەوامێتی و زیندووێتیی زانستە عەقڵانی و تیۆرییەکانی لە حیجاز، لە ماوەی سەدەی حەڤدەهەمدا، پیشان دەدات. دید و شیکارییەکانی گۆرانی لە چوارچێوەی نەریتێکی هزریی فراوانتردا دادەنێت تا ئەوە بخاتەڕوو، کە چۆن حیجاز سەرەڕای گۆڕانی ڕەوشە سیاسی و کولتوورییەکانی سەردەمەکان، وەک ناوەندێکی هزری دینامیکانە ماوەتەوە.

بێگومان کارەکەی ضمیرییە، کە لە زۆر ڕوودا ورد و زانستییە، بەڵام بواری تری پەیوەست بەم زانا کوردە هەن، پێویستیان بە کار و لێکۆڵینەوەی زیاترە. هەر لە چاپکردنی دەستنووسەکانی، کە ئەو پشتی پێ بەستوون و زۆرێکیان تا ئێستا بڵاو نەکراونەتەوە و پێوست دەکات زانستییانە لێیان بکۆڵرێتەوە و چاپ بکرێن، تا گرێدانەوەی زاناکە بە زەمینە خۆجێییەکەی خۆی و دۆزینەوەی ئەو ڕیشە مێژوویییانەی کەسێتییە زانستییە – ئایینییەکەی تێدا شێوەی گرتووە. سەرباری ئەمە، کتێبەکە وەک تازە گوتمان بەرەنگاری ئەو گێڕانەوە ڕۆژەهەڵاتناسییانەی پەیوەست بە داڕمانی هزری دەکات، بەڵام دەتوانێت سوود لە بەراوردێکی وردتر لەگەڵ بزوتنەوە هزرییە هاوچەرخەکانی دەرەوەی حیجازیش وەربگرێت، وەک ئەوانەی ئێرانی سەفەوی یان هیندستانی مەغۆلی یان تەنانەت گەشەسەندنە هزرییەکانی پانتایییە کوردییەکە، بەتایبەت هزری ئایینی – عیرفانییانە لە شێوەی بیروبۆچوونەکانی یارسان، خالیدییەی موجەدیدی…تادوایی. کاری بەراوردکارییانەی ئاوا دەشێ هەم ڕەسەنێتیی هزری گۆرانی و هەمیش چۆنیەتی برەوسەندنی ئەو چەمکانەی لێکی داونەتەوە، ڕوونتر بنوێنێ.

بێگومان گرنگیدانی گۆرانی و نواندنی وەک سەنتەری چالاکی هزریی پانتایییەکە ڕەوایەتی خۆی هەیە، بەڵام شیکارییەکی فراوانتر بۆ زاناکانی دیکەی حیجاز، لە هەمان سەردەم، جا چ کوردەکان بن لە گۆرانییەکانی دی بگرە تا بەرزنجیییەکان یانیش غەیرە کوردەکان، دەتوانێت وێنەیەکی گشتگیرتر لە ژیانی فیکری ناوچەکە بکێشێ. سەرەڕای ئەوەش، قووڵاییی شیکردنەوە و دەوڵەمەندیی سەرچاوە بەکارهێنراوەکان، ئەم کتێبە دەکاتە سەردەستەی توێژینەوە هاوچەرخەکان، لە بواری لێکۆڵینەوەی ئیسلامیدا. لە کتێبەکەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە، کە بەرهەمەکانی ئیبراهیمی گۆرانی سەرچاوەی دەوڵەمەندن و ئاسانکارییەکی زۆر دەکەن، بۆ تێگەیشتن لە ئاڵۆزییەکانی تیۆلۆژیای ئیسلامی و عیرفان و زانستە عەقڵییەکانی سەدەی حەڤدە.

هەرچەندە نووسینەکەی ضمیریە بەشدارییەکی گرنگە لە ناساندنی کەسێتی و هزری ئیبراهیمی گۆرانی، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە خاڵی بێ لە ئاستەنگ و کێماسی. ڕەنگە دیارترینیان ئەوەبێ، وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا، ئەو پاشخانە کۆمەڵایەتی – ئایینییەی هزری ئیبراهیمی گۆرانی تێدا گەڵاڵە ببوو پشتگوێ خستووە. دیارە مەبەستمان زەمینە کوردییەکەی دروستبوونی زانایەکی ئاوایە، زەمینەیەک کە خودان سیستەمێکی هزرییانەی خۆی بووە و گۆرانی لە چەندین شوێنی بەرهەمەکانی بۆی گەڕاوەتەوە و گرنگییەکەی پیشانداوە. هەروەها فۆڕمێکی دیاریکراوی خوێندن و دەزگایەکی فێرکاری، ڕێگەی بە دەرکەوتنی کارەکتەری زانستی – ئایینی وەک گۆرانی داوە.

ئەوەی لە کتێبەکە و توێژینەوەکانی تریش باسی لێ نەکراوە جێکەوتەی هزری زاناکەیە، بەسەر قەوم و وڵاتەکەی خۆیەوە، لە کاتێکدا هەندێک لە کتێبەکانی لەلایەن زانا و شاگردە کوردەکان لەبەر دەگیرانەوە و دەخوێنران[12]. ڕەنگە عوزرخواییی ئێمە بۆ توێژەر ئەوە بێت، کە بێئاگایە لە نەخشی هزریی کوردستان، بەتایبەت هی ئەو سەردەمەی ئیبراهیمی گۆرانی تێدا دەرکەوتووە؛ نە دەستنووسەکان و نە لێکۆڵینەوەی نوێی ئەوتۆی بەکارهێناوە، وەک چۆن هاوکاری بوونە لە بینینی نەخشی هزریی حیجاز، ئاواش هاوکاری بوونایە لە بینینی زەمینەی پێگەیشتنی ئیبراهیمی گۆرانی لە وڵاتی خۆیدا.

هەڵسەنگێنەرێکی بەرهەمەکە[13] وایدەبینێ، لە ڕووی ڕێکخستن و دابەشکردنی کتێبەکەوە، گرفت هەیە. پێیوایە سەرباری ناسینەوە و ناساندنی بەرهەمە زۆرەکانی گۆرانی، تێکەڵییەک دەبینرێت و ناتەبایی لە ناسینەوەی بەرهەمەکانی بەرچاو دەکەوێت. ئەمەش چەشنێک لە سەرلێشێواوی بۆ خوێنەر دروست دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، ناتەبایی لە پەیکەری کتێبەکە و نادروستی لە سەلماندنی ناو و ناوەڕۆکی هەندێک لە بەرهەمەکانی گۆرانی، کەموکوڕی وردیلەن، لەهەمبەر بەو توانایەی توێژەر لە پێشکەشکردنێکی تۆکمەی بابەتەکە نواندوویەتی. ئەم گرفتانە، لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی ئالەنگارییەکانی سەرەدەریکردنن لەگەڵ دەستنوسەکان و ئاڵۆزییەکانی نێو هزریی ئیبراهیم خۆی.

بەدەر لەمە، کتێبێکە بەشداریەکی پڕ بایەخە لە بواری خۆی، بەتایبەت لێکۆڵینەوە لە کەسێکی ڕچەشکێنی سەردەمەکەی، کە هزر و بیروبۆچوونەکانی مشتومڕی زۆر هەڵدەگرن، بەڵام کتێبەکە هاتووە وێنەیەکی گشتگیری خستۆتە بەر دیدی بەردەنگەکانی و شرۆڤەی قووڵ سەبارەت بە قۆناغێک، کە زۆرجار بە هەڵە تێیگەیشتووین، پێشکەش دەکات. بەچەشنێک باسەکانی ناو کتێبەکە دەروازەیەکی گرنگ بەسەر لێکۆڵینەوەی زیاتری بواری ژیانی هزری و کولتووریی جڤاکی ئیسلامی دەکەنەوە. بەتایبەت لە قۆناغی بەر لە دەرکەوتن و هەژموونی ئەو ڕەوتە توندڕەوانەی، تێز و بۆچوونەکانیان، لەو زەمینەیەی گۆرانی تێیدا کارابوو سەپاند. لە سەرووی هەمووشییانەوە ڕەوتی وەهابی.

دواجار!

ئیبراهیمی گۆرانی، نەک هەر هزرڤانی دیاری سەردەمەکەیەتی، بەڵکوو سەروەتێکی گرنگی هزریی سەروو زەمەنە و بیروبۆچوونەکانی وەرچەرخانێکی نێو هزری ئیسلامین، لە دوایین قۆناغی مێژووی کلاسیکیدا. بۆیە لە ئێستادا دەبینین، چەندین توێژەر، خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرهەم و تێزە هزرییەکانی، تەرخان کردوە. توێژەرانی وەک ضمیریه و چەندانی تر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بەدوای پیشاندان و دەرخستن و شرۆڤەی ڕۆڵی ئەون لە نەخشی هزری ئیسلامیدا.

مخابن لای ئێمە کەمتر گرنگی بە بەرهەمەکانی دراوە. بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە توێژەرمان نین، کاریان لەسەر نەکردبێت. دکتۆر عابد پشدەری، لە زانکۆی سلێمانی، یەکێکە لەو توێژەرانەی بەشی سەرەکی کارەکانی خۆی لێکۆڵینەوەن لەم زانایەی شارەزوور. توانیویەتی هەم دەستنوسی زۆر لە بەرهەمەکانی کۆ بکاتەوە، هەمیش – لە دوتوێی نامەیەکی دکتۆرا – لە بیروبۆچوونە کەلامییەکانی کۆڵیوەتەوە. لە ئێستادا خەریکی لێکدانەوە و ئامادەکردنی کۆی بەرهەمەکانیەتی بۆ چاپ. بەمەش بوارێک بۆ توێژەران دەڕەخسێت، تا بتوانن وردتر لە گوتاری هزرییانەی ئەم زانایە بکۆڵنەوە.

پەراوێزەکان

[1] ناونیشانی کتێبەکە بە ئینگلیزی ئاوایە:

Intellectual Life in the Ḥijāz before Wahhabism: Ibrāhīm al-Kūrānī’s Theology of Sufism.

[2] إبراهيم الشهرزوري الکوراني – حیاته وآثاره، ص ص٦-٢٢.

[3]  توێژەر زیمار خالد حامد، نامەیەکی ماستەری لەبارەی ڕۆڵی سیاسی و شارستانییانەی کورد لە وڵاتی حیجاز، لە سەدەی شەش بۆ نۆ نوسیوە، تێیدا دەردەکەوێت، لە زوویەکەوە زانا کوردەکان ڕویان کردۆتە ئەوێ و کاریگەریی قوڵیان بەسەر نەخشی هزریی ناوچەکە هەبووە. ئیبراهیمی گۆرانی، کە درەنگتر دەچێ، تەواوکەری ئەو مێژووەی کوردەکانە.

[4]  بۆ تێگەیشتن لە بەشداریی زانستی و ئایینی ئەم زانایانە، کتێبەکەی یاسین تەها محەمەد (٢٠٢٣) زانیاری گرنگی لەخۆگرتوە.

[5] Taṣawwuf and Reform in Pre-Modern Islamic Culture, P. 307

[6] Ibrāhīm al-Kūrānī (d. 1101/1690), an Apologist for waḥdat al-wujūd, P. 41.

[7] ئیبن تەیمییە لە فەتواکانی، هەروەها لە چەندین کتێبی خۆی وەک الصواعق المرسلة، درء تعارض العقل والنقل  و چەندانی تر هەڵوێستی توندی خۆی لەسەر ئەم چەمکە و کۆی هزری موحیەدین ئیبن عەرەبی دەربڕیوە.

[8] Knysh A. Ibid.

[9] Nafi, Ibid, P. 308.

[10] Knysh A. Ibid.

[11] Mullas, Sufis, and Heretics, 111-119.

[12] چاوخشاندنێکی خێرا بە بەرهەمەکانی شێخ محەمەد عەلی قەرەداغی لەبارەی دەستنوسی زانایانی کورد ئەم ئامادەییەی ئیبراهیمی گۆرانی بە ڕوونی دەردەخات. بۆ نموونە بڕوانە: کنوز الکرد في خزائن دار المخطوطات العراقية، ج٢، ص ص ٤٥٦-٤٦٣.

[13] Çelik, Şerife Nur. “Intellectual Life in the Ḥijāz before Wahhabism: Ibrāhīm Al-Kūrānī’s (d. 1101/1690) Theology of Sufism, p. 176.

سەرچاوەکان

کوردی

حامد، زیمار خالد. ” کورد ل وەلاتێ حیجازێ د چەرخێن (٦-٩ مش/١٢-١٥ز)دا – ڤەکۆلینەک ل دۆر ڕۆڵێ وان یێ سیاسی و شارستانی”، نامەی ماستەر، زانکۆیا دهوک، (٢٠٢١).

محەمەد، یاسین تەها. ناودارانی کورد لە دەستنوسخانەکانی عەرەبستان – ژیاننامە و ناسینی هەندێک لە دەستخەتەکان، سلێمانی: یەکەی دەستنووس و سامانی کولتوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ٢٠٢٣.

عەرەبی

رؤوف، عماد عبد السلام. إبراهيم الشهرزوري الکوراني – حیاته وآثاره، اربیل: اصدارات الجمعية الثقافية التاريخية لكردستان، ٢٠١٠.

القرداغي، محمد علي. کنوز الکرد في خزائن دار المخطوطات العراقية، اربیل: الاکاديمية الکوردية، ٢٠١٤.

ئینگلیزی

Çelik, Şerife Nur. “Intellectual Life in the Ḥijāz before Wahhabism: Ibrāhīm Al-Kūrānī’s (d. 1101/1690) Theology of Sufism”. İslam Araştırmaları Dergisi, no. 50 (July 2023): 176-79. https://doi.org/10.26570/isad.1325181.

Dumairieh, Naser. Intellectual Life in the Ḥijāz Before Wahhabism: Ibrāhīm al-Kūrānī’s (d. 1101/1690) Theology of Sufism. Leiden: Brill, 2022.

Knysh A. Ibrāhīm al-Kūrānī (d. 1101/1690), an Apologist for waḥdat al-wujūd. Journal of the Royal Asiatic Society. 1995;5(1):39-47. doi:10.1017/S1356186300013493

Nafi, Basheer M. “Taṣawwuf and Reform in Pre-Modern Islamic Culture: In Search of Ibrāhīm al-Kūrānī.” Die Welt Des Islams 42, no. 3 (2002): 307–55. http://www.jstor.org/stable/1571418.

Van Bruinessen, M.. Mullas, Sufis, and Heretics, Istanbul: The Isis Press & Gorgias Press, 2011.

The post کوڕە کوردەکەی موحیەدین ئیبن عەرەبی appeared first on ژنەفتن.

پێوانه‌كردنی تراوما لای ژنانی خه‌ته‌نه‌كراو
پوختەی توێژینەوە:

ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا بریتییە لە زانینی ئاستی تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو، بەپێی گۆڕاوە دیمۆگرافییەکانی وەکوو باری خێزانی، ئابووری و شوێنی نیشتەجێبوون. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەخۆ دەگرێت و نموونەی ئەم توێژینەوەیەش بریتی بووە لە (68 ژنی خەتەنەکراو). لەم توێژینەوەیەدا بۆ دەستکەوتنی داتاکان میتۆدی چەندێتی بەکارهاتووە، و بۆ زانیارییەکانیش پشت بە فۆڕمی ڕاپرسی بەستراوە. بۆ گۆڕاوی سەرەکیی (تراوما) پێوەریCloitre, M. 2018) )، بەکار هێنراوە. دوای کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان لە ڕێگەی شیکردنەوەی ئاماری و بە یارمەتی بەرنامەی ئاماریی (SPSS) داتاکان شرۆڤە کراون. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخستووە کە تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو بوونی هەیە. بەگوێرەی گۆڕاوی باری خێزانی، دەرکەوت بەڵگەداری ئاماری نییە، ئەمەش واتا هیچ جیاوازییەک لە میانەی بارەکانی خێزاندا نییە. هەروەها بەگوێرەی گۆڕاوی باری ئابووریش هیچ جیاوازییەک نییە لای نموونەی توێژینەوە. سەبارەت بە کۆتا دەرئەنجام بەهەمان شێوە دەرکەوت کەوا بەگوێرەی گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبوون بەڵگەداری ئاماری نییە. بۆیە جیاوازی نییە لەنێوان دانیشتووانی گوند و شار. لەکۆتاییشدا توێژەر بە ڕەچاوکردنی ئەنجامەکانی توێژینەوە چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکی خستۆتە ڕوو.

وشە کلیلییەکان: تراوما، ژن، خەتەنەکردن، دەڤەری سۆران.

پێشەکی

دیاردەی خەتەنەکردنی ژنان وەک کردارێکی نەریتی لە زۆربەی کولتوور و کۆمەڵگەکاندا بوونی هەیە. بەڵام بە شێوەیەکی دیاریکراوتر، ئەم دیاردەیە لەو کولتوورانەی نەریت تیایاندا زاڵن، بەربڵاوترە. بێ شک لە بەرامبەر ئەمەدا، لایەنە ئایینی و نەریتییەکان لەپێناو پاکانەکردن بۆ ئەم دیاردەیە، پاساوی جۆربەجۆر دەهێننەوە. دواتر، کۆی ئەو لێکۆڵینەوە و چالاکییانەی سەبارەت بەم پرسە ئەنجام دراون، تەنیا لایەنە جەستەیی و شوێنەکییەکەیانی بەر دیدە گرتووە، بەبێ ئەوەی هێڵە دەروونییەکەی بە شێوەیەکی زانستی و پشتبەست بە ئامار ڕوون بکەنەوە.

تراوما وەک چەمکێکی بنەڕەت بۆ تێگەیشتن لە خەتەنەکردنی مێینەدا بەکار دەهێنرێت. چونکە ئازاری جەستەیی نەک تەنیا دەستبەجێ بەڵکوو ئەو زیانە دەروونی و سۆزدارییە بەردەوامانەی کە بەدوایشیدا دێت، دەگرێتەوە. خەتەنەکردن ڕووداوێکی یەکجارەکی نییە؛ ئەزموونێکە کە بەردەوام هەستی سەلامەتی، یەکپارچەییی جەستەیی و سەربەخۆییی کەسی دەشکێنێت. بە بەکارهێنانی تراوما وەک ئامرازشیکاری، توێژەران و پزیشکانی کلینیکی دەتوانن باشتر لەوە تێبگەن کە خەتەنەکردن چەندە قووڵ کاریگەری لەسەر جیهانی ناوەوەی کەسەکە هەیە و چۆن ترس، شەرمەزاری و سەرلێشێواوی دوای خودی کردەوەکە بەردەوامی دەبێت. ئەم ڕێبازە گرنگە چونکە ڕوانگە بۆ پراکتیزە کولتوورییەکان یان دەرئەنجامە تەندروستییەکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی بەرجەستەبووی ئەو کەسانەی  برینی نەبینراویان هەڵگرتووە، ئەمەش ڕێگە بە وەڵامدانەوەی ئەزموونی، ئێستایی و بابەتێتیی زیاتر دەدات لە هەردوو چوارچێوەی پزیشکی و کۆمەڵایەتیدا.

کێشەی توێژینەوە

تراوما (زەبری دەروونی) پەرچە وەڵامێکی هەستەکیی بەهێزە بۆ شتێکی شڵەژێنەر، ترسناک، یاخود داخورپێنەر (ڕۆبنسن، ب.ن.). تراوما وەختێک ڕوو دەدات کە شتێکی تەواو ڕاتەکێن یان ترسناک کۆمەڵە هەستێکی وەک بێدەربەستی، نائارامی، یانیش جڵەونەکراو بۆ مرۆڤ دروست بکات. دۆخەکە تەنیا پشتبەستی ئەوە نییە چ شتێک ڕوویداوە، بەڵکوو پەیوەندی بەوەوە هەیە کەسەکە چۆنچۆنی لەم ماوەیەدا هەستی کردووە. تراوما زۆرجار بەبێ ژانگەیاندنێکی جەستەیی، دەکرێت خۆکردانە لە هەستکردن بە ترس، تەنیایییەکی قووڵ، یان بێدەسەڵاتییەوە دروست ببێت. لە توانایدا هەیە بەردەوام زەبرێکی سۆزەکیی جێبهێڵێت و متمانە یاخود ئاساییبوونەوە بۆ کەسەکە بکاتە شتێکی سەخت (Robinson, n.d).

هەر لەو ڕوانگەیەوە تراوما وەک لە پێناسەکەدا دەردەکەوێت هۆکاری دروستبوونی بریتییە لە ڕووداوێک یان چەند ڕووداوێک، کە تاک لە ژیانی خۆیدا ئەزموونی کردوون. تراوما لە کاتی فۆرمولەبوونیدا تەنیا بەوەوە ناوەستێت کەسەکە تووشی ناڕەحەتی و گرژییەکی دەروونی بکات، بەڵکوو فرەڕەهەندانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر زۆر لایەنی تری سایکۆلۆژیی کەسەکە دەبێت. هەر بۆیەشە دەکرێت هەموو ڕووداو و ئەزموونە ناخۆشە کەسییەکان ببن بە هۆکاری دروستبوونی تراوما، یەکێک لەوانەش خەتەنەکردن. شایەنی باسە لە ڕوانگەی تێگەیشتنی نەریتییەوە خەتەنەکردن وەکوو بەشێک لە ستایلی ژیان بینراوە، ئەم کردەیە دژ بە کچان، کە بە خەتەنەکردن دەناسرێت بریتییە لە لابردنی بەشێک لە ئەندامی مێیینەی کچان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەم جۆرە باس لە خەتەنەکردن دەکات: خەتەنەکردنی ژنان کۆی ئەو کردانە دەگرێتەوە کە بەشدارن لە بڕینی پارچە بەشەکی و گشتەکییەی ژنان، یان بریندارکردنی بەشەکانی تری بەهۆی چەند هۆکارێکی ناپزیشکییەوە (WHO, 2025). ئەم کردارە لە لایەن کەسێکی دیاریکراو بۆ منداڵێک ئەنجام دەدرێت. لە زەینە گشتی و کولتوورییەکەدا کردەکە هیچ نییە جگە لە بڕینی بەشێکی بچووکی ئەندامەکە، بێ ئاگا لەوەی جەستەی بایۆلۆژی هەریەک لە مرۆڤەکان ڕاستەوخۆ یەکانگیرە و لەگەڵ دەرووندا لە پەیوەندییەکی توندوتۆڵدایە.

دیارە ئەم وتووێژە لە زانستی دەروونزانییدا پێگەیەکی دیاری هەیە، بابەتێک بووە سەرنجی سایکۆلۆژیستەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی بیکەنە کەرەستەی توێژینەوە. هەروەها بە پێچەوانەوەی ئەو تێگەیشتنە باوەی جاران هەبووە گوایە منداڵ ڕووبەڕووی هیچ گرفتێکی دەروونی نابێتەوە، زانستی دەروونزانیی سەردەم جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەکرێت منداڵ دوای تەمەنی یەک ساڵان دوچاری زەبری دەروونیی ببێتەوە (مۆرگان، ٢٠٢١).

هەر یەک لەو نەخۆشی و گرفتە دەروونییانەی بەرەوڕووی ئێمەی مرۆڤ دەبنەوە، کۆمەڵێک خاسیەتی تایبەت بەخۆیان هەیە. یەکێک لە نیشانەکانی مێشکی کەسی تووشبوو-بە-تراوما بریتییە لە فلاشباک، واتە ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتە و ڕووداوەکانی دێنەوە یاد. ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ناهاوسەنگی لە دەروونی تاکەکە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، گەر سەرنج بدرێتە توێژینەوەکەی (بەیان عەزیزی) ئەوا لە ڕێگەی باسکردنی چەند نموونەیەکەوە بۆمان دەردەکەوێت کەسەکان تووشی هەمان دۆخی فلاشباک بوون، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ هەستکردن بە نائارامی. لە توێژینەوەکەی ناوبراودا، بەشداربوو “ب” لە ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ڕەوشی خۆی ئەوە دەخاتەڕوو، کە هەمیشە هەستی بەوە کردووە شتێک لە جەستەکەی بردراوە و بەهۆیەوە هەست بە نووقسانی دەکات. “ب” بەردەوام دەبێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەردەم حەزی بە دیتن و لە باوەشگرتنی پیاوێکی کردووە، ئەمەش تەنیا لەناو ئەندێشەکانیدا بووە و تیایدا جەستەی هاوکاری نەبووە. ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو ساتەی بووە، کە بە خەتەنەکردنی کەلێنێکیان لە جەستە و دواتر دەروونی دروست کرد (٢٠٢١).

ئەو هەستکردن بە کێماسییە لای ژن سەر دەکێشێت بۆ ئەوەی هەمیشە خۆی بەو ژنانە بەراورد بکات کە خەتەنە نەکراون. ئەو توێژینەوانەی لەمەڕ ئەم حاڵەتەوە کراون، دەرخەری ئەوەن ئەم هەستی بەراوردکردنە چییە و چۆن دەردەکەوێت؛ لە ساڵی ٢٠٢٤ لە بەراوردکارییەکدا لە نێوان ژنانی خەتەنەکراو لەگەڵ ئەوانەی خەتەنە نەکراون، دەرکەوتووە لە کۆی ٧٧٢ ژنی بەشداربوو، کە ٣٨٢ یان خەتەنەکراو و ٣٩٠ یان ژنی خەتەنەنەکراو بوون. ئاشکرابوو کەوا جیاوازییێکی گەورە هەیە لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵەیە، لە ڕووی؛ خەمۆکی، خودمتمانەیی، و تێربوونی سێکسییەوە.

ژنانی خەتەنەکراو بە تێکڕا ڕێژەی خەمۆکییان زیاترە بە بەراورد بە ژنانی خەتەنەنەکراو، و ڕێژەی خودمتمانەیییان بە تێکڕا کەمترە، هەروەها بە تێکڕا ئاستی تێربوونی سێکسیشیان کەمترە بە بەراورد لەگەڵ ژنانی خەتەنەنەکراو (Hamad et al 2024,).

سەرەنجام، لەژێر ڕۆشناییی ئەو کۆمەڵە سەرچاوە و توێژینەوە زانستییانەی جەختیان لەسەر کراوەتەوە، دەشێت ئاماژە بەوە بدەین خەتەنەکردن هاوشێوەی نەریتێکی کۆنی دواکەوتوو، دژ بە هەموو مافە ڕەگەزییەکانی ژنان دەوەستێتەوە. ئەم شێوە نەریتە زاڵ و پاشەوپاشە لە ڕێگەی هەژموونی کولتووری، ئایین و دابونەریتەوە جگە لە کەمئەندامکردنی ژنان هیچ خزمەتێکی تر بە کۆمەڵگەکان ناکات. دروستکردنی ئەو درز و کەلێنە سەردەکێشێت بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی و گرفتی دەروونی چڕ، کەوا کاریگەری لەسەر کۆی ژیانی کەسەکە دروست دەکات. لەوانە تووشبوون بە تراوما، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ترسی کۆمەڵایەتی، کێشەی سێکسواڵیتە، و تەندروستیی جەستەیی خۆی… هتد. ئەوەی لێرەدا وەک پرسیار دەردەکەوێت کارکردنە لەسەر ئەو ژنانەی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهەر هۆکارێک بووە خەتەنەکراون، ئایا ئەم پرۆسەیە تا چەند کاریگەری هەبووە لەسەر تووشبوونیان بە تراوما؟

ئامانجەکانی توێژینەوە:

زانینی ئاستی تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو.

٢. زانینی ئاستی تراوما لای ژنان بەگوێرەی گۆڕاوی باری خێزانی.

٣. زانینی ئاستی تراوما لای ژنان بەگوێرەی گۆڕاوی باری ئابووری.

٤. زانینی ئاستی تراوما لای ژنان بەگوێرەی گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبوون.

به‌شی دووه‌م: پێداچوونه‌وه‌ی وێژه‌یی توێژینه‌وه‌ (Literature Review)

یەکێک لەو بابەتە گرنگ و سەرەکییانەی زانستی دەروونزانی بە شێوەیەکی ورد کاری لەسەر دەکات، بریتییە لە تراوما (زەبری دەروونی). ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەموو ئەو ڕووداو و بابەتانەی لە ئێستای دنیادا ئامادەیییان هەیە، وەک بوونی جەنگ، قەیرانەکان، دەستدرێژی و زەبروزەنگ بە هەموو جۆرەکانییەوە.

تراوما پێناسە دەکرێت بەوەی، هەر ڕووداوێک زەبراوی دەبێت، ئەگەر هات و زیاد لە ڕادەی خۆی مرۆڤ ناڕەحەت بکات، یان بە لایەنی کەمەوە بۆ ساتێکی کاتیی بە شێوازێک بەسەر توانا ناوەکییەکانی مرۆڤدا زاڵ بێت و نیشانەی درێژخایەنی دەروونی بەرهەم بێنێت (ئیسماعیل، ٢٠٢٣).

هەروەها  Mary Jacobus پێی وایە، کە تراوما لەوانەیە ڕزگاربووەکە لەنێو شینگێڕییەکی بێکۆتاییدا نقومبکات، یاخود گوناهێکی ئاسایی، بکاتە گوناهێکی چارەسەرنەکراو (ناندی، ٢٠٢٠).

پەیوەست بەم بابەتەوە، کاتێک ئاوڕ لە مێژووی نەتەوەی خۆمان دەدەینەوە، دەبینین کەوا بە درێژاییی مێژوو ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی ڕاچڵەکێنەر بووینەتەوە، کەوا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بونیادی کەسایەتییمان دروست کردووە. لەوانە؛ جەنگ، جینۆساید، ئەنفال، لاقەکردن و داگیرکاری بەردەوام. بەڵام وێڕای هەموو ئەمانەش منداڵان ئەگەری ئەوەیان هەیە ڕووبەڕووی چەند گرفتێکی تری بنچینەیی ببنەوە لەوانە، زەبری دەروونی، سێکسی و جەستەیی (ئەمین&  میللەر، ٢٠٢٢).

لە ڕووی بایۆلۆژیشەوە ئەگەر سەرنج بدەین، کاتێک ئازار جەستەی کەسێک داگیر دەکات، ئەوا دەروون هەڵچوو و شڵەژاو دەبێت. هەڵبەت ئەمە لایەنی دەروونی و بوارەکانی تری ژیانیش دەگرێتەوە (حوسێن، ٢٠٢٤). کۆمەڵە هۆکارێکی لەم شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بە چەندین شێوە کاریگەری لەسەر منداڵان دروست ببێت، وەک چەقین و وەستانی گەشەیان، لە لایەنی دەروونیشەوە تووشی جۆرێک لە پووکانەوە دەبن، هەروەها وادەکات لە خوێندن دوابکەون، ئەمانەش لە دەرئەنجامی کەمبوونەوەی ئاستی سەرنج و پەرشبوونی یادەوەری و گرفتی پڕۆسێسکردنی زانیارییەکانەوە بەرجەستە دەبن. لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەوەن، کە چۆن تراوما کاریگەری هەیە لەسەر ڕێژەی کۆرتیزۆن (هۆڕمۆنی فشار) لە مێشکی منداڵ و هەرزەکاراندا (میللەر، ٢٠٢٢).

جۆرەکانی تراوما

بە شێوەیەکی گشتی تراوما بەسەر دوو جۆر دابەش دەبێت، ئەوانیش:

یەکەم: ئەمەیان دەتوانرێت پێی بوترێت تراومای سووک، ڕووداوێک ڕوو دەدات بەبێ ئەوەی پێشبینی بکەیت، وەک: ڕووداوی هاتوچۆ، تاڵانکردنی ماڵ… هتد.

دووەم: تراومای قورس، گوزارشت لەو ڕووداوانە دەکات، کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو (بەردەوام) ئەگەری ڕوودانیان هەیە، وەکوو: دەستدرێژیی سێکسی، توندوتیژی، ناسۆرییەکانی جەنگ و دیل بوون. ئەم جۆرە تراومایە هەندێکجار سەردەکێشێت بۆ تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی (سەعید، ٢٠١٦). لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە لە یادمان بێت، شێواز و میکانیزمی وەڵامدانەوەی تاکەکان بۆ ڕووداوە زەبراوییەکان، دەکرێت جیاواز بن. ئەمەش لەسەر بنەمای جیاوازی تاکایەتی، واتە دەکرێت ڕووداوێک بۆ دوو مرۆڤ، دوو کاردانەوە و پەرچدانەوەی جیاوازیان هەبێت. لە هەمان کاتدا، ئەو کاریگەرییە نیۆرۆبایۆلۆجییەی کەسی تراومادار، ڕەنگە دەرەچە بێت بۆ دەرکەوتنی چەندین گرفتی بنچینەیی و هەمەجۆری تەندروستی (مۆرگان، ٢٠٢١).

بە شێوەیەکی ئەزموونمەند، ئەو تاکانەی بەر ڕووداوی تراوما دەکەون، ئەوا هەریەکەیان بەشێوەی جیاواز ڕووداوەکە ئەزموون دەکات، بۆیە تووشبووەکان بۆ ناو چەند چوارچێوەیەکی جیاواز دابەش دەبن:

– دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوەی هۆکار بووە بۆ زەبری دەروونی لە هزر و جەستەدا: بوونی فلاشباک (پاشچوونەوە)، گەڕانەوە و دروستبوونی وێنەی نەویستراو پەیوەست بە زەبرەکەت دێنەوە یاد. دەرکەوتنی هەمان ڕووداو لای کەسی تووشبوو، ناوە ناوە بەشێوەی خەون و خەیاڵکردن. ئەزموونکردنەوەی هەمان (شۆک) و دروستبوونی زیانە جەستەییەکانی وەک، دڵەکزە، خێرا لێدانی دڵ و گێژخواردن. جەستە وەک پانتایییەک بۆ فشارو ئازار دەمێنێتەوە، بێئاگا لەوەی ئەم کاردانەوانە پەیوەندیدارن بە زەبرە دەروونییەکە.

– خۆپەراوێزخستنی کەسی تووشبوو لە یادەوەرییەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکە: دوورکەوتنەوە لە کۆی ئەو شتانەی هاوپەیوەندن بە زەبرەکەوە، یاخود بیرکردنەوە، باسکردن و گفتوگۆکردن لە بارەیەوە. گۆشەگیری و پارێزبەندی لە هەر شتێک کە هۆکارن بۆ سەرهەڵدان و زیندووکردنەوەی ئەو بیرەوەرییانە؛ شوێن و وتووێژ تایبەت بە زەبرەکە.

– لوتکەی نائاسودەیی و گرژی: بێداری زیاد لە پێویست، دڵەخورپە و ڕاچڵەکین. نەبوونی توانا بۆ کۆکردنەوەی سەرنج، سەرەگێژی جارجارە (ماوندێر و کامیرۆن، ٢٠٢٣). مەرج نییە بۆ تووشبوون بە تراوما، هەمیشە ڕووداوێکی گەورە و سامناک هەبێت. بە پێچەوانەوە، دەکرێت دەرنەچوونی فێرخوازێک لە پرۆسەی خوێندن، یاخود کەمی نمرە، چاوەڕوانی زیاتر، ئارێشە دەروونییەکان، یانیش ناپاکی هاوژینی و چەندان هۆکاری تری جۆربەجۆر ببنە پێشزەمینەیەک بۆ دروستبوونی تراوما (حەسەن،٢٠١٩).

تیۆرییەکانی تراوما

تراوما لای زیگمۆند فرۆید (Sigmund Freud)

فرۆید لە سەرەتادا پێی وابوو تراوما لە ڕووداوێکی سێکسیی منداڵییەوە دروست بووە، بەڵام پاش ئەوەی پێداچوونەوەی بەم بۆچوونەدا کرد، تێگەیشت کە تراوما لەو ساتەی ڕوودەدات تۆمار نابێت، بەڵکوو ئەوە تەنیا دوای جێکەوتبوونیەتی لە نەستدا کە کاریگەرییەکانی بەسەر کەسەکەدا دەردەکەوێت (مامبڕۆڵ، ٢٠١٧). تیۆریی فریودانی بەرایی فرۆید ئەو گریمانەیە دەکات، کە نیشانە هیستریاییەکان هەڵقوڵاوی ئەزموونە سێکسییە ڕاستەقینەکانی منداڵیین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاڕاستەی تیۆرییەکەی گۆڕی بۆ هاودژییەکی ناوەکیی قووڵتر. ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات تراوما تەنیا ساتێک دروست دەبێت، کە ئەم یادەوەرییە چەپێندراوە لە ڕێگەی کۆمەڵە زاراوەیەکی دەروونییەوە بێدار بکرێتەوە.

فرۆید ئاماژە بەوە دەکات، کە یادەوەریی تراومایی تاکو پێش گەڕانەوەی، لە دەرەوەی ژیانی ئاسایییە. سوبێکت لەنێو ململانێیەکدایە بۆ مانا بەخشینێک بەو دۆخەی لە سەرەتادا مانایی نەدەبووەوە. کەواتە بە زاراوە فرۆیدییەکە، تراوما پەیوەندییەکی چکۆلەی بە ڕووداوە ڕەسەنەکەوە هەیە و زێدەتر پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن – لە ژێر بارودۆخی نوێدا – بۆ ناو ئاگایی شۆڕ دەبێتەوە و لە ڕێگەی حزوورێکی وەڵامنەدراوەوە کێیەتیی نەخشەکێش دەکاتەوە .(Mambrol, 2017)

ئەگەر وەستانێک بکەین و بگەڕێینەوە بنەڕەتی بابەتەکە، دەزانین لە دەروونشیکاریی فرۆیددا، دەستپێکی هەستکردنی مرۆڤ بە نادڵنیایی، بریتییە لە جوودابوونەوەی کۆرپە لە منداڵدانی دایک و فڕێدانی بۆ ناو جیهانی دەرەکی. بە مانایەکی تر، فرۆید ساتی لەدایکبوون وەک سەرەتاترین تراومای مرۆڤ پێناس دەکات، کە منداڵ چیتر لەنێو پانتایییە ئارامەکەی دایکدا نامێنێتەوە. منداڵ لە سەروەختی هاتنە سەر دنیایدا تاکو مردنی بەدوای داشکاندنی ئەم تراومایەی لەدایکبوونەوە لە نەوەستاندایە، نەوەستانێک لەپێناو گەڕانەوە بۆ جیهانە ئارامەکەی دایک. دۆخێکی لەم جۆرەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە درێژاییی ژیانی خۆی تووشی جۆرێک دژیەکی ببێت، بە جۆرێک لێی هەڵدێت و یادیشی دەکات، بە واتایەکی تر، یادی ئەو شوێنە دەکات وا تێیدا لە ئارامییەکی ڕەها و سەقامگیردا بووە (سەردەم، ٢٠١٨).

تراوما لای سڵاڤۆی ژیژەک (Slavoj Žižek)

ژیژەک تراوما وەک ئەو درزە دەبینێت کە لە ڕێگەیەوە ڕیاڵ  (real) [1]دەخزێتە ناو پانتاییی ڕەمزی، ئەو خاڵەی ناتوانرێت بە تەواوی قسەی لەمەڕەوە بکرێت یان ڕوون بکرێتەوە دەبێتە هۆی تێکدانی چوارچێوەیەک، کە لەناویدا شتەکان لە دۆخی ئاساییی خۆیاندان. لای ژیژەک، تراوما تەنیا ڕووداوێکی ئازاربەخش نییە، بەڵکو شۆکێکە و دواتر دەبێت بە برین، ئەمەش کاتێک ڕوو دەدات کە بەشە ئاگامەند-نائاگامەندەکەمان دەگەڕێتەوە بۆی و مانای پێدەبەخشێت. کەیسێکی ناسراوی فرۆید کە “گورگەپیاو”ە، ئەمە بە ڕاشکاوی نیشان دەدات. کاتێک منداڵەکە تەمەنی یەک ساڵان بوو، دایک و باوکی لە کاتی جووتبووندا بینی. لەو ساتەدا هیچ شتێک ڕووی نەدا، چونکە ئەو زانیارییەکی ئەوتۆی نەبوو تاکو لەو دیمەنە تێبگات کە بینیویەتی. بەڵام ساڵانێک دواتر کە هۆشیاریی سێکسی پەیدا کرد، مانای دیمەنەکەی لێ بووە تراومایەک، ئەو دیمەنە لەبیرکراوە گەڕایەوە، لەم ساتەیدا دیمەنەکە پڕ بوو لە کۆمەڵە مانایەکی نامۆ و ئاگاییەکەی لە توانایدا نەبوو دیمەنەکە بکاتە وشە. ئەمە ئەو ساتەوەختە بوو کە دیمەنەکە بەشێوەیەکی پاشەوپاش بوو بە تراوما، نەک خودی یادەوەرییەکە، بەڵکوو ئەو دیمەنە ڕاستەقینەیەی لەو یادەوەرییەدا هەبوو وەک مەحاڵێک “ڕەتی دەکردەوە” ڕەمزی ببێتەوە، سەرەنجام برینێکی جێکەوت کرد کە کۆی هەستی کەسەکەی خستە ژێر کاریگەریی نەرێنییەوە (مایەرز، ٢٠١٤).

تراوما لە زانستی دەمارناسییدا (Neurology)

تراوما بۆ مێشک، وەک لێدانێک لە سەر یان ڕووداوێکی کوشندە وایە، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە شانەکانی مێشک، دەمار و خوێنبەرەکان. ئەمەش وادەکات گۆڕانکارییەکان دەست پێبکەن، کە هەندێکجار دەستبەجێ یانیش بە تێپەڕبوونی کات ڕوودەدەن. ڕاستەوخۆ دوای تراوماکە، ئەگەری ئەوە هەیە ئاوسان، خوێنبەربوون، یان لەدەستدانی لەناکاوی توانستی فەرمان کردن لەو شوێنانەدا ڕووبدەن کە جووڵە، قسەکردن و هەستەکانی تیادا کۆنتڕۆڵ دەکرێن. دواتر، لەگەڵ هەوڵدانی مێشک بۆ چاکبوونەوەی، بەشە جیاوازەکان ڕاستەوخۆ لەسەر شێوازی تۆڕبەندی و “قسەکردن”ی ناوچە جیاوازەکان لەگەڵ یەکتردا دەرناکەون، کە دەبنە هۆی گیروگرفتی وەک لەدەستدانی بیرەوەری، بارگۆڕینی دەروونی، یاخود کێشەی سەرنجدان، چونکە هەندێکجار چەند مانگێک و بگرە تەنانەت ساڵانێک دوای ڕووداوەکە دروست دەبن. هەروەها بابەتەکە نیشانی دەدات تراوما تەنیا لە یەک شوێن زیان بە مێشک ناگەیەنێت؛ بەڵکو دەتوانێت بە جارێک زیان بە چەندین شوێن بگەیەنێت، لە نەرمە بەشەکانی پێشەوە کە مامەڵە لەگەڵ بڕیاردان دەکەن تاکو ئەو پێکهاتە وردترانەی وا بەستراونەتەوە بە کاراکردنەوەی ترس و بیرەوەرییەوە. تەنانەت کاتێک پێداگەڕییەکانی وەک بەشی ژماردنی ژوورمەند (CT) یان دەیدەیی پەرچەدەنگی موگناتیسی (MRI) ئاسایی دەردەکەون، هێشتا دەکرێت برینی بچووک و شاراوە هەبن کە بە هێواشی پڕۆسەی بیرکردنەوە، هەست و ڕەفتارەکان بە تێپەڕینی کات ڕەنگڕێژ بکەنەوە (Katz, 1998).

هەروەها بەپێی توێژینەوەیەکی (Behrendt & Moritz)، ئەو ژنانەی دوای خەتەنەکردن دوچاری تراوما دەبنەوە، دوای ڕووداوەکە کێشەی بیرەوەرییان لا دروست دەبێت، کێشەکە لایەنی بیرچوونەوە و هەڵەکاریی یادەوەرییش دەگرێتەوە. ئەمەش دەیسەلمێنێت خەتەنەکردن دەشێت ببێتە هۆکاری ژانێکی توند و قووڵی هەستەکی (2005).

پەیوەست بە پرسەکەوە، بۆ ئەوەی بابەتەکە بە شێوەیەکی ڕوونتر بخرێتە بەرچاو، توێژینەوەیەک لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە ئەنجامدراوە سەبارەت بە هەمان تەوەر، کە تیایدا بە شێوەیەکی جیاوازتر مامەڵە لەگەڵ ڕەوشە دەروونییەکەی ژنان دەکات.

ئاسێرمن لە لێکۆڵینەوە دەروونشیکارییەکەیدا بۆ پرسی خەتەنەکردن، بڕینی پارچە ئەندامێکی زاوزێ وەک جێگەیەکی مانا ڕەمزییە بەناویەکداچووەکان لە چوارچێوەیەکدا دەخاتە ڕوو نەک وەک تێکەڵکردنێکی تەواو لەشناسی یان پزیشکی. بە هێڵێک لە تیۆری فرۆید-لاکانی، خەتەنەکردن وەک دالێکی دابودەستووریی خەسان پێناس دەکات، کە ڕۆڵێکی تەوەریی لە جێکەوتکردنی سوبێکت لە ڕەمزاندندا، دەگێڕێت. لە کاتێکدا ئاسێرمن بە ڕاددەیەکی زۆر سەرنجی لەسەر خەتەنەکردنی پیاوانە، بەڵام ڕاڤەکانی بۆ “بڕین” وەک نەشتەرگەرییەکی دەروونی و ڕەمزییکارکردی فراوانتریان هەیە بۆ تێگەیشتن لە خەتەنەکردنی ژن وەک تۆمارێکی تراومایی شوناسی ڕەگەزی. لە کارەکەیدا باس لەوە دەکات چۆن خەتەنەکردن دەبێتە فۆڕمێکی کۆمەڵایەتی سزادەر بۆ هێنانە ئارای جیاوازی سێکسی، کە خاڵی چوونە ژوورەوە بۆ ناو زمان، یاسا و شوناس لە ڕێگەی نیشانەی لەدەستچوونەوە، سنووردار دەکات. بە زاراوەیەکی لاکانی، بڕینەکە تەنیا توندوتیژی نییە، بەڵکوو بونیادمەندییە؛ بە بڕینی بەشێکی جەستە لەگەڵ یاسای باوکدا، سوبێکتیڤیتە بەرهەم دەهێنێت. توێژینەوەکە لەسەر ئەوە دەوەستێت کە ئەم بڕینە نەک تەنیا جێدەستی جەستەیی بەڵکوو برینێکی دەروونیش جێدەهێڵێت، برینێک کە چۆنیەتیی ئەزموونکردنی ئارەزوو، هەستکردن بە تاوان و وابەستەیی ڕەمزی ئاڕاستە دەکات. ئەمەش خەتەنەکردن دەکاتە شوێنێک بۆ گەڕان لەوەی چۆن تراوما نەک تەنیا لە ئاستی ئازاری تاکدا بەڵکوو لە ڕێگەی بونیادە گەمارۆدراوەکانی بەکۆمەڵەوە لە مانا، خستنەژێر ڕکێف و توندوتیژیی ڕەمزیدا، کار دەکات (Osserman, 2017).

سەڕەرای فرەیی هۆکارەکان لە پشت خەتەنەکردنی مێینەوە، بەشێک لە توێژەران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەم کردەیە ڕەگوڕیشەیەکی قووڵی لەنێو دنیابینی نێرسالاریدا هەیە. کردەکە وەک پەیڕەوێکی نێرانە هەوڵی سەرەتا و کۆتاییی سەپاندنی هەژموونی پیاو دەدات بەسەر جەستە و ڕەگەزی ژندا. لەم ڕوانگەیەوە، زۆربەی پێناسەکان هاوڕان بەوەی خەتەنەکردن بە هەر چوار جۆرەکەیەوە، یەک ئامانجی بنەڕەتی هەیە، ئەویش شێواندن و لەناوبردنی چێژی سێکسییە لە ژناندا. ئەمەش لە ڕێگەی زیانگەیاندن بە کلیترۆس (قیتکە) ئەنجام دەدرێت. بڕینی ئەم بەشە بچووکە هۆکارە بۆ لەناوبردنی هەشت هەزار دەماری هەستەوەری تایبەت بە چێژ. (بەیان عەزیزی) لە توێژینەوەکەی خۆیدا لەمەڕ کۆمەڵێک پرس پەیوەست بە ژنان درێژەی پێدەدا، بەوەی هەرچەند پیاو لەکاتی ئەنجامدانی کردەکە غیابە و نائامادەیە، بەڵام ئەم کەمئەندامکردنەی جەستەی ژن لە بنەڕەتدا لە پێناو خواست و زاڵبوونی هەژموونی پیاودا ڕوو دەدات. ئامانجێکی سەرەکی ئەم کارە، کۆنتڕۆڵ کردنی ئارەزووی سێکسیی کچە پێش پرۆسەی هاوسەرگیری، تاوەکو چەمکە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان لە چەشنی نامووس پارێزراو بن. لە ئەنجامدا جەستەی ژن لە دۆخە سروشتییەکەی خۆی دادەماڵڕێت و دەبێتە جەستەیەکی سست و نەخشەکێشکراو بەپێی ستانداردەکانی کۆمەڵگە. لە کۆتاییدا ئەم پابەندکردنەی جەستەی ژن، پیاو لەو دڵەڕاوکێ و ترسە ناوەکییە ڕزگار دەکات کە سەبارەت بە پاکیزەیی و کۆنتڕۆڵکردنی ژن هەیەتی تا ئەو ساتەی دەبێتە خاوەنی (عەزیزی، ٢٠٢١).

29 ی کانوونی یەکەمی 2008، ڕۆژنامەی (Washington post) ی ئەمریکی ئامارێکی لەسەر خەتەنەکردنی کچان لە باشووری کوردستان بڵاو کردووەتەوە. ئاماژە بەوە دەکات  لە کوردستان، لە چاو کەمی دانیشتووان، زیاتر لە %60ی ئافرەتان لە ناوچەکانی کوردستان خەتەنەکراون. ئەم ڕاپۆرتە بە دانانی وێنەی خەتەنەکردنی کچێکی بچووکی 7 ساڵان، کە لە باوەشی دایکیدایە و لەسەر دەستی پیرێژنێک کە بە گوێزانێک خەریکی کارەکەیە، بڵاو کرایەوە. ئەمەش بووە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی حکومەت، تا وای لێهات، وەزیزی ئەوقاف لەو کاتەدا لێدوانێکی دا و پێی وابوو، ئەمە زیاتر حاڵەتە نەوەک دیاردەکی بەربڵاو (ئەحمەد  &ئەلمونتەسیر، ٢٠١٠). بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ڕێسا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەپێی نوێترین ئامارەکان سەبارەت بە ڕێژەی خەتەنەکردن لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، ژمارەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و شۆکهێنەر، %35.5، ئەم ڕێژەیە بەو مانایە دێت لە هەر سێ کچ یان ژنێک، زیاتر لە یەکێکیان ڕووبەڕووی ئەم تاوانە دەبنەوە. ئەم ئامارە دەکرێت زەنگێکی مەترسیدار بێت بۆ کۆی کۆمەڵگە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان. بەپێی زانیارییەکان دیاردەکە هەریەکە لە ناوچەکانی، ئیدارەی ڕاپەرین، گەرمیان، دهۆک بەربڵاوە. ئەوەی جێگای دڵگرانییە، ئەم پرۆسەیە لە هەرێم بە شێوەیەکی نهێنیئامێز و دوور لە یاسا ئەنجام دەدرێت (٢٠٢٥). بەپێی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە  200 ملیۆن کچ و ژن لەسەر ئاستی جیهاندا خەتەنەکراون. لە هەمان کاتدا ساڵانە سێ ملیۆن کچ لە مەترسی خەتەنەکردندان. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ئەم کردەیە بەپێی ڕێکار و یاسا نێودەوڵەتییەکان، هیچ نییە جگە لە پێشێلکردنی ماف. کردەکە لەهەر سوودێکی تەندروستی بەدەرە و بە پێچەوانەشەوە زیانی زۆری هەیە. بەپێی ئەو خەمڵاندنەی ڕێکخراوی (WHO) تێچووی چارەسەر بۆ ئەو ژنانەی خەتەنەکراون، ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلارە. ئەگەر بێت و ڕوو لە زیادبوون بکات ئەوا تێچوویەکی زیاتری دەوێت. بەپێی ئەو ڕووپێوییەی ڕێکخراوی (WADI) ی ئەڵمانی، بۆ ساڵی 2021، لە هەرێمی کوردستان %48 ی خانمانی سەروو پازدە ساڵ خەتەنەکراون. ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی یاسای ژمارە8 ی ساڵی 2011، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری قەدەغەکردنی پرۆسەی خەتەنەکردنی داوە. ئەو کەسانەشی هەوڵی ئەنجامدانی دەدەن یاخود بەشدارن بەپێی یاساکە سزا دەدرێن.(CHANNEL 8, 2024)

به‌شی سێیه‌م: میتۆدی توێژینه‌وه‌

ئەم توێژینەوەیە دەکەوێتە چوارچێوەی میتۆدی چەندایەتی، ئەم میتۆدە شێوەڕێگەیەکی ئەزموونیی (ئەزموونمەند)ە، کە بایەخ بە خەمڵاندنی گۆڕاوەکان و تاقیکردنەوەی پەیوەندیی نێوانیان دەدات بۆ خەسڵەتپێدان بە نموونە، کۆپەیوەندیی و ئەڵقە هۆبەندەکان. بە شێوەیەکی گشتی، میتۆدەکە ئەو داتا ئامارییانەی لە ڕێگەی ئامرازە بونیادمەندەکانی وەک تاقیکاری و ڕاپرسی کۆ کراونەتەوە، بەکار دەهێنێت (Leavy, 2017).

کۆمەڵگەی توێژینەوە

کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

نموونەی توێژینەوە

بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە بریتیین لە (68) کەس، لە ڕەگەزی مێینە، کە خۆبەخشانە ڕەزامەندییان بۆ ئەم توێژینەوەیە دەربڕیوە. هەڵبژاردنی نموونەی ئەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە نموونەی وەرگرتنی تۆپەڵەبەفرینە. نموونەی ئەم توێژینەوەیە پێکهاتوون لەو ژنانەی، تەمەنیان لەنێوان 54-15 ساڵ بوون. کراون بە چوار گروپی تەمەن. ژمارەی بەشداربووان بەپێی تەمەن بەمشێوەیە بوو: تەمەنی 24-15 ساڵی (%57.2) بەشداربوون، تەمەنی 34-25 ساڵی (%29.5) بەشداربوون، تەمەنی 44-35 ساڵی (8.8%) بەشداربوون، تەمەنی 54-45 ساڵی (4.5%) بەشداربوون. هەروەک لە خشتەی ژمارە یەک نیشاندراوە:

خشتەی ژمارە ١ : زانیارییە دیمۆگرافییەكانی نموونەی توێژینەوە

ڕێژەی سەدی

ژمارەکان

گۆڕاوەکان

تەمەن

%57.2

39

24-15

%29.5

20

34-25

%8.8

6

44-35

%4.5

3

54-44

باری خێزانی

%50

34

سەڵت

%42.5

29

هاوسەردار

%7.5

5

جیابووەوە

باری ئابووری

%32.5

22

باش

%51.5

35

مامناوەند

%16

11

خراپ

شوینی نیشتەجێبوون

%32.5

22

گوند

%67.5

46

شار

پێوانەکان:

بۆ پێوانەکردنی تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو، توێژەر پێوەری (Cloitre, M 2018)ی بەکار هێناوە کە پێکهاتبوو لە 17 بڕگە، لە بەرامبەر هەر بڕگەیەک 5 بژاردە هەیە کەوا لە (بەهیچ شێوەیەک) (0) دەستپێدەکات و بە (ئێجگار زۆر) (4) کۆتایی دێت.

نموونەیەک لە بڕگەکان “وێنە و یادەوەریی ڕووداوەکەم دێنەوە یاد، لەو کاتەدا وەک ئەوەیە جارێکی تر ڕووداوەکەم بەسەربێتەوە.”

ئامرازە ئامارییەکان:

ئامرازە ئامارییە بەکارهاتووەکان بۆ شیکردنەوەی داتاکانی ئەم توێژینەوەیە، بریتی بوون لە یاسای (One sample T .test)بۆ زانینی ئاستی تراوما لای بەشداربووان. یاسای

(Independent sample T, test) بەکار هاتووە، بۆ زانینی گۆڕاوی دیمۆگرافی گوند و شار. بۆ زانینی ئاستی تراوما، بەپێی گۆڕاوی باری خێزانی، ئابووری، یاسای (One Way ANOVA)ـی بەکار هاتووە..

بەشی چوارەم: ئەنجامەکانی توێژینەوە

لێرەدا هەوڵ دەدرێت ئەنجامەکان، بەپێی ئامانجەکانی توێژینەوە بخرێنەڕوو و شیکردنەوەیان بۆ دەکرێت.

ئامانجی یەکەم: زانینی ئاستی تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو

بەکارهێنانی یاسای (One Sample T.Test) بۆ زانینی ئاستی تراوما لای بەشداربووان بەکار هاتووە. نموونەی توێژینەوە بریتییە لە (68) کەس، لە ئەنجامدا هەروەک لە خشتەی ژمارە (2) پیشاندراوە. دەرکەوت (ناوەندی ژمێرەیی= 30.66) بە (لادانی پێوەری= 6.10) و (ناوەندی گریمانەیی= 28). هەروەها (نمرەی ئازاد= 67). بەهای (t= 3.59). لەبەر ئەوەی بەهای (p= 0.001) بچووکترە لە ئاستی گوزارشت (0.05), ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، بەڵگەداری ئاماری هەیە. کەواتە تراوما لای نموونەی توێژینەوە بوونی هەیە. هەروەها قەبارەی کاریگەریی (Effect Size) دەکاتە (0.04) بەپێی یاسای (cohen) تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو بە ئاستێکی مام ناوەند هەیە.

ناونیشان

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوەری

بەهای T

ناوەندیی گریمانەیی

نمرەی ئازاد DF

بەهای P

ئاستی گوزارشتی 0.05

پێوانەکردنی تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو

30.66

6.10

3.59

28

67

0.001

بەڵگەداری ئاماری هەیە

خشتەی ژمارە (٢) زانینی ئاستی تراوما بەشێوەیەکی گشتی لای نموونەی توێژینەوە

ئامانجی دووەم: زانینی ئاستی تراوما لای ژنان بە گوێرەی گۆڕاوی باری خێزانی

بە مەبەستی زانینی ئاستی تراوما بەپێی گۆڕاوی باری خێزانی، یاسای (One Way ANOVA) بەکار هاتووە. لە ئەنجامدا هەروەک لە خشتەی ژمارە (3) پیشاندراوە، دەرکەوت ئەوانەی خێزاندارن (29) کەسی لەخۆ گرتووە و ناوەندی ژمێرەیی (30.34) و بە لادانی پێوەری (4.61). ئەوانەی باری خێزانییان سەڵتە (34) کەس لەخۆ دەگرێت. ناوەندی ژمێرەیی (30.55) و بە لادانی پێوەری (6.49). ئەوانەی باری خێزانییان جیابووەوەیە (5) کەسە، بە ناوەندی ژمێرەیی (33.20) و بە لادانی پێوەری (10.89). دەرکەوت بەهای F (0.46) وە نمرەی ئازاد (67). لەبەر ئەوەی بەهای  P(0.62)، ئەمەش گەورەترە لە ئاستی گوزارشت (0.05) بۆیە بەڵگەداری ئاماری نییە. کەواتە تووشبوون بە تراوما جیاوازی نییە، لە نێوان هەرسێ باری خێزان (سەڵت، هاوسەردار، جیابووەوە).

خشتەی ژمارە (٣) زانینی ئاستی تراوما بەپێی گۆڕاوی باری خێزانی

گۆڕاو

ناوەندی ژمێرەیی M

لادانی پێوەری SD

بەهای F

بەهای P

نمرەی ئازاد DF

ئاستی گوزارشتی 0.05

سەڵت

30.55

6.49

0.46

0.62

67

بەڵگەداری ئاماری نییە

هاوسەردار

30.34

4.61

جیابووەوە

33.20

10.89

ئامانجی سێیەم: زانینی ئاستی تراوما لای ژنان بەگوێرەی گۆڕاوی باری ئابووری

ئەنجامەکان بۆ ئامانجی سێیەم، دوای تۆمارکردنی داتاکان، یاسای (One Way ANOVA) بەکار هاتووە، لە ئەنجامدا هەروەک لە خشتەی ژمارە (4) پیشاندراوە. لە کۆی (68) کەس، باری ئابووری باش (22) کەس لەخۆ دەگرێت، ناوەندی ژمێرەیی (29.36) و لادانی پێوەری (4.29). ئەوانەشی باری ئابوورییان مام ناوەندە بریتییە لە (35) کەس. ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (31.20) و لادانی پێوەری (6.23). لە کۆتاییشدا باری ئابووری خراپ (11) کەس. ناوەندە ژمێرەیی (31.54) و لادانی پێوەری (8.55). هەروەها دەرکەوت بەهای F (0.74) و نمرەی ئازاد (67). لەبەر ئەوەی بەهای (P= 0.48) ئەمەش گەورەترە لە ئاستی گوزارشتی (0.05)، بۆیە بەڵگەداری ئاماری نییە. کەواتە تراوما جیاوازی نییە بەپێی گۆڕاوی باری ئابووری.

خشتەی ژمارە (٤) زانینی ئاستی تراوما بەپێی گۆڕاوی باری ئابووری

گۆڕاو

ناوەندی ژمێرەیی M

لادانی پێوەری SD

بەهای F

بەهای P

نمرەی ئازاد DF

ئاستی گوزارشتی 0.05

باش

29.36

4.29

0.74

0.48

67

بەڵگەداری ئاماری نییە

مامناوەند

31.20

6.23

خراپ

31.54

8.55

ئامانجی چوارەم: زانینی ئاستی تراوما لای ژنان بە گوێرەی گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبوون

بۆ زانینی ئاستی تراوما بەپێی گۆڕاوی شوێن (گوند و شار) یاسای Independent Samples) Test) بۆ بەکارهاتووە. لە ئەنجامدا دەرکەوت هەروەک لە خشتەی ژمارە (5) پیشاندراوە، ژمارەی بەشداربووان لە گوند (22) کەسە. ناوەندە ژمێرەیی  بریتییە لە (30.66) و لادانی پێوەری (6.35). و دانیشتووانی شار (46) کەسە، ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (30.67) و لادانی پێوەری (6.5). هەروەها دەرکەوت بەهای T (0.12) و نمرەی ئازاد (67). لەبەر ئەوەی بەهای (P= 0.98) ئەمەش گەورەترە لە ئاستی گوزارشتی (0.05) بۆیە بەڵگەداری ئاماری نییە. لە ئەنجامدا، جیاوازی نییە لە نێوان دانیشتووانی گوند و شار.

خشتەی ژمارە (٥) زانینی ئاستی تراوما بەپێی گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبون

گۆڕاو

ناوەندی ژمێرەیی M

لادانی پێوەری SD

بەهای F

بەهای P

نمرەی ئازاد DF

ئاستی گوزارشتی 0.05

گوند

30.63

6.35

0.12

0.98

67

بەڵگەداری ئاماری نییە

شار

30.67

6.05

گفتوگۆ:

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هاودژە لەگەڵ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانی پێشووتر، کە جەخت لەسەر کردەی خەتەنەکردن وەک هۆکارێک بۆ دروستبوونی تراوما دەکەنەوە. بە شێوەیەکی پەیوەستدار بە تراوماوە، هەروەک لە هەڵسەنگاندنەکەی Abdollahzadeh, Nourizadeh, &) (Sattarzadeh Jahdi, 2023.دا دەرکەوتووە، لە ڕێگەی پشکنینێکی ستانداردەوە کە بۆ 155 ژنی ئێرانی ئەنجام دراوە، تیایدا ئەوە بەر دیدە دەخرێت، کە لە کۆی ئەم ژمارەیە ڕێژەیەکی کەمیان ڕووبەڕووی دەردەنیشانە (Symptoms) ەکانی تراوما بوونەتەوە. هاوپەیوەست بە هەمان بابەتی توێژینەوەکە، لێکۆڵینەوەیەکی تر لەلایەن (Behrendt & Moritz, 2005)ەوە ئەنجام دراوە. لەم توێژینەوەیەدا 23 ژنی خەتەنەکراو لە سەنیگالدا وەک ئاماری سەرەکی وەرگیراون. دەرکەوتووە ئەو ژنانەی خەتەنەکراون، ڕێژەی تووشبوونیان بە تراوما گەیشتووەتە %30 و زۆربەیان دوچاری کۆنیشانەکانی پۆست­-تراوما هاتوون.

بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەم توێژینەوەیە، ئەنجامێک نەخشەکێش بووە تیایدا تراوما وەک ڕووداوێک کە بەهۆی کردەی خەتەنەکردنەوە ژنان ئەزموونی دەکەن، لایەنی ئابووری وەک دیوێکی بنچینەییی کۆمەڵگە کارکردی لەسەر بەرزی و نزمی ڕێژەی تراوماکە نەبووە. ئەمەش لە کاتێکدایە، کە (کامیل ئەحمەدی) لە توێژینەوەیەکیدا، کۆگیرانە ئەوە پیشان دەدات کە نزمی باری ئابووری پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ خەتەنەکردندا هەیە. پەیوەست بە توێژینەوەکەی ناوبراو، کە پشتی بە پرسیارنامەی جۆری DHS و MICS بەستووە، گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی کچانی سەر بە بنەماڵەی دەوڵەمەند، ڕێژەی خەتەنەکردنیان کەمترە بە بەراورد لەو کچانەی سەر بە خێزان و بنەماڵەیەکی هەژارن (٢٠٢٣).

یەکێک لە دەرەنجامەکانی تری توێژینەوەکە، دەریخست کەوا ڕێژەی تووشبوون بە تراوما بەپێی گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبوونی (گوند و شار) جیاوازییان نییە. ئەمەش هاوشانە بە ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی (تۆمسن ڕۆیتەرز فاوندەیشن)، کە لە ساڵی 2013 سەبارەت بە کۆمەڵگەی میسر ئەنجام دراوە. تیایدا دەرکەوتووە 27.2 ملیۆن ژن، کە هاوتایە لەگەڵ %91ی کۆی ژنانی ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی ئەم ئەزموونە بوونەتەوە. ئەم ئامارە دەرخەری ئەوەیە کە کردەی خەتەنەکردن وەک دیاردەیەکی کولتووری کۆی شار و گوندەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە. لەپاڵ ئەمەش شایەنی باسە، ئەم کردەیە تەنیا تایبەت نییە بە قۆناغی منداڵی، بەڵکو لە تەمەنی پێگەیشتووییشدا ئەنجام دەدرێت. سەرچاوەکان ئاماژە بە قورسیی دەرەنجامەکانی دەکەن، کە لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە ئاستی شێواندنی توندی ئەندامی زاوزێ و تەنانەت گیان لەدەستدان بەهۆی خوێنبەربوون و شۆکی دەروونییەوە (کوردە، ٢٠٢٢).

گەر ئەم دیاردەیە بخەینە ناو تیۆرییەکی تر، وەک دەروونشیکاریی لاکانی، ئەوا زەبرەکە کۆمەڵە مانایەکی بونیادیی و چڕ وەردەگرێت جیاواز لە شرۆڤەکردنەکانی پێشوو.

خەتەنەکردنی ژنان لە بنچینەدا بۆ پڕکردن و کامڵکردنی ناسنامەی نێرە، کە دەڵێت من فالووسم هەیە، بەڵام هەبوونی فالووس هەبوونێکی ڕەمزییە نەک بایۆلۆجیی. لێرەدا هەڵەتێگەیشتنی پیاو سەبارەت بە فالووس [کە ڕەمزییە] وادەکات لە شتێکی بونیادییەوە بیگۆڕێت بۆ بایۆلۆجی، بۆیەشە دڵەڕاوکێی هەبوونەکەی بۆمسەر جەستەی ژن دەرهاوێژ دەکات، بەو مانایەی بڕینی جەستە سەقامگیرکردنی پانتایی ڕەمزیی بەدوادادێت [ئەو پانتاییەی لەسەر فالووس دروستبووە و لە کڕۆکیشدا خۆی نووقسانە]. واتە وەهمی سوبێکتی پیاو دەکەوێتە دۆخێکی جێگۆڕکێکردنەوە. بەڵام گەر کێشەکە لە دڵەڕاوکێی پیاوانیشەوە بێت، ئەوا پێویستە بزانرێت کە بەتەواوی دلەڕاوکێکە لەبارەی چییە. هەموو سوبێکتێکی پیاو کە خەسیو و ڕەمزیوە، ئامانج لە هەبوونی فالووسەکەی گەیشتنە بە ژویسانس، ژویسانسیش وەک لاکان دابەشی دەکات، دوو جۆرە: ژویسانسی ژنانە [ئەوەی کە بۆ ئەودیو پانتاییی ڕەمزی دەڕوات و ملکەچی هیچ یاسا و ڕێسا و زمانێک نابێت]، لەگەڵ ژویسانسی پیاوانە [یان ئەوەی کە دەڵێن ژویسانسی فالووسی، کە تەنیا چێژ/ژانەکە لەنێو پانتاییی ڕەمزییە]. ئەم بۆ-ئەودیو-ڕۆیشتنەی ژویسانسی ژنان هۆکاری هەرە سەرەکیی دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لە پیاوان، پیاو وەک سوبێکتێکی ملکەچ بە پانتاییی فالووسی ڕەمزی ڕێگە نادات شتێک لەپاڵ ئەو هەبێت دوور، ئەوداتر بڕوات، بۆیەشە کە ژن  نا-هەمووە، دەیانەوێت بەم کردەی خەتەنەکردنە بیکەن بە “هەموو”، واتە بە تەواوی بیڕەمزێنن، لێرەدایە فالووسی خەیاڵی  بە فەنتازیاسازییەکی کۆنتڕۆڵکەر وا لە پیاو دەکات وەهمی ئەوەی بۆ دروست ببێت کە تەنیا خەتەنەکردن ژن دەڕەمزێنێت. واتە ئەکرێت شتێکی تریش بگوترێ، “خەتەنەکردنی ئەندامی ژنان هەوڵێکە بۆ ڕەمزاندنی “ڕیاڵ” کە لە بەدحاڵیبوونێکی خەیاڵییەوە هەڵگۆزراوە و دواجار پانتاییی ڕەمزی دەیقۆزێتەوە [وەکچۆن بەدحاڵیبوونی سوبێکت بە وێنەی ناو ئاوێنەکەوە سەرمەست دەبێت].

بەڵام گرێکە هەر بەوەندەوە بەتەواوی باس ناکرێت، لەبەرئەوەی گەر لاکان بڵێت پیاو فالووسی هەیە و ژن فالووسە، کەواتە بۆ پیاو کە خاوەن ژنە [فالووسە] دەستکاریی فالووسەکە یان با بڵێین فالووسەکە دەبڕێت، لێرەدا ئەکرێت وەڵامی ژویسانس بۆ ئەوە پڕاوپڕ هەر ڕاست دەرچێت، بەڵام گەر ژن فالووس بێت [شاڕەمزی ئارەزوو]، ئەوا ژن هەڵگری شتێکە یان هەر خودی خۆی کە فالووسە ئەبێت بە شتێک کە پیاو سەرتاپا دەترسێنێت لەوەی لەدەستی بدات، واتە ژن بیرهێنەرەوەی نووقسانیی ~پیاوە~.  واتە بەدحاڵیبوون لە فالووس، کۆنتڕۆڵکردنی فالووس، دژبوون بە ژویسانسی مێیینە، خەسانی پێشوەخت، دواجار ئەوانە هەمووی بەرەو یەک ئامانج هەڵدەکشێن و بە بڕین و دەستدرێژیلردن بۆمسەر جەستەی ژنان، دەسکەوتێکی وەهماوی پێشکەش بە پیاو دەکەن. بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ ژنێتییەکەی فرۆید کە دەڵێت ژن کیشوەرێکی تاریکە و ناچالاکیی ئەو  چالاکیی پیاو دووچاری لادان دەکات.

واتە لە دەروونشیکاریی لاکان، پێویستە لەو دیاردەی خەتەنەکردنە وەک ڕەمزاندنی ڕیاڵی نەڕەمزێنراو تێبگەین، کە پانتاییی ڕەمزی [لێرەدا فالووس واتە باوکسالاریی و ئەمەش بەتەواوی پێگەیە بەڵام پێگەکە بەدحاڵیبوونێکی بایۆلۆجی تووش بووە] بەسەر ژندا دەیسەپێنێت. گەر بیبەستینەوە بە بایۆلۆجییەوە، خەتەنەکردنی ژن کە ئەو بەشەی قیتکەیە وا دەکات ئۆرگازم و ڕەحەتبوونی ژن بکاتە شتێکی ئەستەم، چونکە بەشە بڕدراوەکە لووتکەی چێژ و ڕەحەتبوونە و ئێستاکە لێکراوەتەوە، بەڵام لەوانەیە پرسیارێکی تر دروست ببێت، ئەویش ئەوەیە گەر ژن بە خەتەنەکردنی ئەندامەکەی بگۆڕێت بۆ شتێک کە تێربوونەکەی مەحاڵ بێت، ئەوا نابێتە هۆکاری دڵەڕاوکێی زیاتر بۆ پیاوان لەوەی چۆن ئێستاکە ئەو ئارەزووە بۆ ژن پڕ بکەنەوە؟ واتە نەبڕینەکەی باشتر نەبوو؟ لێرەدا وەڵامە ڕاست و  قایلکەرەکە ئەوەیە کە نەدەبوو وابکەن و هەم بۆ خۆیان و هەمیش بۆ ژن، بەڵام پانتاییی ڕەمزی شتێک ناکات کە  ڕاست بێت، ئەو وەک پێشتر وتمان بەهۆی بەدحاڵیبوونێکی فالووسییەوە ژن خەتەنە دەکات نەک بۆ مەحاڵکردنی ئۆرگازمی ژن، یان سێکسکردن بەشێوەیەکی قورس لەگەڵی، بەڵکوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جەستەکەیەتی، واتە پیاو بە بڕینێکی بایۆلۆجی وەک بەڵگەیەکی دیدەکیی ئەوە بۆ [ژن] دەسەلمێنێت کە خاوەنی ئەوە ڕێک بەم لۆژیکە “مادام من ناتوانم چێژی ئەو پڕبکەمەوە، ئەوا دەتوانم چێژ وەرگرتنی بکەم بە ئەستەم.” واتە سەرەڕای ئەوەی کە پیاو بە بەراورد بە ژن لاوازە لە سێکس، چونکە پیاو بکەرە و ژن بە پێچەوانەوە لە سێکس بدەرە، ئەوا وادەکات ئەو “دان”ە ژن بۆ خودی خۆی نەبێت بە چێژ، بەڵکوو ببێت بە مەحاڵ.

لێرەدا کە ئارەزووی ژن سەرووی ئارەزووی فالووس و پیاوە، ژویسانسەکەی سەرووتری یاسای پیاوە، جەستەکەی موڵکی خۆیەتی، هەموو ئەمانە وادەکەن پیاو بەم بڕینە هەڵبسێت، بەڵام ئەوەی پیاو و یاسای فالووس ناتوانن بیڕەمزێنن ئەوە نییە، بەڵکو لەژێر ئەم جەستەیەی ژن “بونیاد” هەیە، ئەمەیە کە بۆ هەمیشە وەک ڕیاڵ دەمێنێتەوە و خەتەنەکردن دووبارە دەبێتەوە بە شکستێکی پانتایی ڕەمزیی دەرهەق بە ژن. واتە بونیادەکە ئەوەیە کە زنجیرەی دالەکان بەڕێوەی دەبەن، خەتەنەکردن کە جەستە بریندار دەکات  بە زەقکردنەوەی ئەندامێک نابێتە هۆکاری ئەوەی بونیادەکە کە بونیادی ژنیش ژویسانسە، لە یاسای فالووس جێگیر بێت، بۆیەشە هیچ شتێک نا-هەمووێتیی ژن بگۆڕێت و بیڕەمزێنێت.

کەموکورتی و لایەنە بەهێزەکانی توێژینەوەکە:

یەکەم/ لایەنە کەموکورتییەکانی توێژینەوە:

١. کەمیی ژمارەی بەشداربووان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی وردتر.

٢. سنوورداری ئاستی جوگرافی کە پتر ڕەنگدەرەوەی ئەزموونێکی شوێنمەند دەخاتەڕوو.

٣. خودتەوەربوون (Being Bias) بەهۆی هەستیاریی بابەتەکە بۆ ڕێژەیەکی زۆری بەشداربووان.

دووەم/ لایەنە بەهێزەکانی توێژینەوە:

١. بەشداریکردن بە قوربانییانی دیاردەکە وەک لەپێشینەترینی بەشداربووان.

٢. پەیوەستبوونی توێژینەوەکە بە ڕەهەندی کاتەکیی و شوێنەکیی ناوچەکە.

٣. هێنانەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر لەسەر ڕاستییەکی بابەتی (objectivity).

٤. هەستیاری بابەتەکە و ئاوڕدانەوەیەکی زانستییانە لێی.

ئەنجامگیری:

توێژەر بەو ئەنجامە گەیشت، کە پەیوەندی لەنێوان دروستبوونی تراوما و کردەی خەتەنەکردنی ژناندا هەیە. بەو پێیەی ئەنجامدانی کردارەکە بەستراوی توندوتیژییەکی جەستەیییە، ئەوا ڕاستەوخۆ زەبرێک بەر دەروونی قوربانییەکە دەکەوێت و ڕووداوێکی درێژخایەنی وەک تراومای لێدەکەوێتەوە، کە هەر بیرهێنانەوەیەک سەبارەت بە خەتەنەکردنەکەی شۆکێکی دووبارەبووەوە زیندوو دەکاتەوە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بۆ بواری دەروونزانی گرنگە، چونکە خستنەڕووی ئەم زەبرە دەروونییە لە ڕێگەی ئامارەوە، زەمینە بۆ توێژینەوە و توێژەرانی داهاتوو دەڕەخسێنێت تا ڕاوەستەی زیاتر لەسەر ئەم پرسە کێشەئامێزە بکەن. هەروەها توێژینەوەکە هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات لە بەرامبەر دیاردەیەکی وەهادا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و هەڵوێست بنوێنن.

ڕاسپاردە و پێشنیارەکان:

ڕاسپاردەکان:

١. دامەزراندنی ناوەندی چارەسەری دەروونی تایبەت بە ژنانی خەتەنەکراو.

٢. کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ پزیشکان و دەروونناسان لەسەر چارەسەری تراوما.

٣. دانانی سزای توندتر لەسەر هاندەر و بکەرانی ئەم کردەیە.

٤. دانانی پڕۆگرامی تایبەت بۆ هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان لە مەترسییەکانی خەتەنەکردن.

پێشنیارەکان:

١. ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەسەر کاریگەرییە دەروونییەکانی خەتەنەکردن.

٢. دانانی پڕۆگرامی تایبەت لە خوێندنگە و دەرەوەی خوێندنگە بۆ هۆشیاریی سەرجەم چین و توێژەکان.

٣. بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر زیانەکانی ئەم دیاردەیە لە ڕێگەی پلاتفۆڕمە جیاوازەکان.

٤. دروستکردنی گروپی پشتگیری بۆ بەگژداچوونەوەی هەر بیرێکی چەقبەستوو.

لیستی سەرچاوەکان

ئەحمەدی، کامیل (٢٠٢٣). بەناوی نەریت توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە خەتەنەی ژنان، چاپی دووەم، چاپخانەی دانشفەر، لا ١٠٠.

ئەلمونتەسیر، خالید (٢٠١٠). خەتەنەکردنی کچان. وەرگێڕانی هیوا ساڵح، چاپی یەکەم، کوردستان_سلێمانی، لا ٦٧-٦٨.

ئیسماعیل، ئازاد عەلی (٢٠٢٣). دەروونساغی، چاپی یەکەم، سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری- سلێمانی، لا ٩٦.

حەسەن، ئەفرام محەمەد (٢٠١٩). دەروازەیەک بۆ نەخۆشییە دەروونیەکان و هەندێک نەخۆشی دەروونی، بەرگی یەکەم، چاپی چوارەم، چاپخانەی ڕێنوێن- سلێمانی، لا ١٤٧.

حوسێن، محەمەد تەها (٢٠٢٤). هەڵچوونەکان بنیاتە دەروونی و کولتوورییەکان، چاپی یەکەم، دەزگای فێربوون_هەولێر، لا ٤٩.

سەعید، فایەق (٢٠١٦). پۆستتراومای منداڵان و جەنگ و تیرۆر، چاپی یەکەم، دەزگای ڕۆشنبیریی مارگرێت_چاپخانەی تاران، لا ١٥.

عەزیزی، بەیان (٢٠٢١). دەروونشیکاری جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم، چاپی یەکەم، دەزگای ڕۆسا_هەولێر، لا ١٧-٢٦.

کۆمەڵێک نووسەر، (٢٠١٨). ئامادەیی فرۆید لە دەقە فەلسەفەییەکاندا. وەرگێڕانی سەردەم،چاپی یەکەم، فرۆید دامەزرێنەری دەروونشیکاری، دەزگای سەردەم_سلێمانی، لا ٣٦.

کوردە، هێرۆ (٢٠٢٢). تێڕوانینە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ژن و پێگەی ژن، چاپی یەکەم، کتێبی ئەلیکترۆنی_هەولێر، لا ١٦-٢٠.

ماوندێر و کامیرۆن (٢٠٢٣). تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی، و. دیاری سابیر، چاپی یەکەم، دەزگای ڕەهەند_سلێمانی، لا.٢٢-٢٤.

مایەرز، تۆنی (٢٠١٤). فەلسەفەی سلاڤۆی ژیژەک. وەرگێڕانی وەلید عومەر، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەردەم_سلێمانی، لا ٥٩-٦٣.

میللەر، بۆنی (٢٠٢٢). دەرووندروستیی قوتابی، و. ڕێدار محەمەد، چاپی یەکەم، دەزگای فام_هەولێر، ١٤٣-١٤٤.

مۆرگان، سیدۆ. د (٢٠٢١). بنەماکانی زانستی دەروونی، چاپی یەکەم، چاپخانەی مێخەک_تاران، لا ٨٧٢-٨٨٣.

سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکان:

مۆتەکەی خەتەنەکردن لە کوردستان: %35ی مێینە ڕووبەڕووی ئەم پێشێلکارییە ترسناکەی مافی مرۆڤ دەبنەوە. (2024, Nov 8). https://shorturl.at/M1B4l

سالار، س.  (2024, Feb 6) تەندروستی جیهانی: 200 ملیۆن کچ و ژن خەتەنەکراون. https://channel8.com/kurdish/news/38365

سەرچاوە ئینگلیزییەکان:

Abdollahzadeh, M., Nourizadeh, R., & Sattarzadeh Jahdi, N. (2023). Post-traumatic stress disorder among Iranian women with genital mutilation: A cross-sectional study. Reproductive Health, 20(1), 59. https://doi.org/10.1186/s12978-022-01561-0

Behrendt, A., & Moritz, S. (2005). Posttraumatic stress disorder and memory problems after female genital mutilation. American Journal of Psychiatry, 162(5), 1000–1002. https://doi.org/10.1176/appi.ajp.162.5.1000

Hussein Hamad, A., Mirkhan Ahmed, H., Fattah Hajimam, A., Ali, A. N., & Saber, A. F. (2024, July 19). Psychosocial and sexual aspects of female genital circumcision in a sample of Kurdish women in the Kurdistan Region of Iraq. Cureus, 16(7), Article e64881. https://assets.cureus.com/uploads/original_article/pdf/272732/20240818-1134631-6om5t2.pdf

Katz, D. I. (1998). Neurology and trauma. Journal of Neuropsychiatry and Clinical Neurosciences, 10(3), 363–364.

Leavy, P. (2017). Research design: Quantitative, qualitative, mixed methods, arts-based, and community-based participatory research approaches (pp. 19–20). The Guilford Press.

Mambrol, N. (2017, June 21). Sigmund Freud and the trauma theory. Literary Theory and Criticism. https://literariness.org/2017/06/21/sigmund-freud-and-the-trauma-theory

NovoPsych. (2023, March). International Trauma Questionnaire (ITQ) [PDF]. https://novopsych.com/wp-content/uploads/2023/03/International-Trauma-Questionnaire-PDF-ITQ.pdf

Osserman, J. H. (2017). On the foreskin question: Circumcision and psychoanalysis (Doctoral dissertation, University of London, Birkbeck College).

Robinson, L., Smith, M., & Segal, J. (n.d.). Emotional and psychological trauma. HelpGuide.org. https://www.helpguide.org/mental-health/ptsd-trauma/coping-with-emotional-and-psychological-trauma

World Health Organization. (2023, March 15). Female genital mutilation. https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/female-genital-mutilation

[1] چەمکی ڕیاڵ یەکێکە لە چەمکە گرنگ و بنچینەییەکانی ناو دەروونشیکاریی لاکان و ژیژەک بۆ ڕوونکردنەوەی پرسە فیکرییەکان بەکاری دەهێنێت. چەمکەکە هەروا بە سادەیی مانای “واقع”ێکی پاڵفتەکراو ناگەیەنێت، بەڵکو لاکان لەپاڵ پانتاییی ڕەمزی و خەیاڵییدا، ئەم چەمکە وەک بنکی هەردوو پانتایییەکە دیاری دەکات. ڕیاڵ وەک پانتایییەک ئەو ژێربنکە زبر و نەگیراوەیە کە واقعی لەسەر دروست بووە. ئێمە کاتێک ڕیاڵ ئەزموون دەکەین کە بەر تراوما چاوەڕواننەکراوەکەی دەکەوین، تراومایەک کە لە دەرەوەی پانتاییی ڕەمزیدایە و بە هاتنە ناوەوەی هەموو شتێک دەشڵەژێنێت.

The post پێوانه‌كردنی تراوما لای ژنانی خه‌ته‌نه‌كراو appeared first on ژنەفتن.

ڕووتییەکەی ڤینۆس
ئەو ئەفسانەیە بەناوبانگە کە هیزیۆد سەبارەت بە چۆنیەتیی لەدایکبوونی ئەفرۆدێتە بۆی گێڕاوینەتەوە: کرۆنۆس، لەسەر داوای “گایا”ی دایکی، چووکی ئۆرانۆسی باوکی دەبڕێت و فڕێی دەداتە نێو دەریا، لە نێو دەریادا کەفوکوڵێک دروست دەبێت کە ئەفرۆدێتە (لای ڕۆمانییەکان: ڤینۆس)ی لێوە لەدایک دەبێت. تابلۆی “لەدایکبوونی ڤینۆس”ی بۆتیچیێلی، گەرچی ناوی “لەدایکبوون”ـی هەڵگرتووە، کەچی لە ڕاستیدا ساتی دواتر پیشان دەدات، ئەو کاتەی ڤینۆس دەگەیەنرێتە کەناری دەریاکە. لەمەدا پێدەچێت مەتەڵێک هەبێت.

فووی خەلق: عەتری ڕۆح

لە ناوەندی وێنەکەدا ڤینۆسی تازەخوڵقاو لەنێو قەپێلکی مروارییەکدا ڕاوەستاوە. لە لای چەپی دیدەنیکەری وێنەکەوە کە دەبێتە لای ڕاستی تابلۆکە، زێفیرۆسی خواوەندی باو و کلۆریسی ڕۆحی “مێینەیی” بەرەو ڤینۆس فوو دەکەن. فوو لە چی دەکەن؟ لە کولتووری ڕۆژئاوادا تەنانەت پێش فووەکەی جوبریل لە دامێنی مەریەم و خەلقی عیسای مەسیح، پەیوەندییەک لەنێوان “فوو” و “خەلق”دا هەیە. فوو داهێنەرە، کردەی خەلقە، یان با بڵیین ڕۆحە. فوو ئەوەیە ڕۆح بە بەری “هیچ”دا دەکات و دەیکات بە شتێک، یان ڕۆح بە بەری ماتریاڵی بێگیاندا دەکات و دەیکات بە بوونەوەر. یۆنانییەکان بۆ ئەمە وشەیەکان هەبوو: پێنیوما penuma.  پێنیوما بە واتای “فوو” هاتووە، فوویەک کە ژیان دەبەخشێت؛ واتە بە بڕوای ئەوان پێنیوما “فووی خودا” یان “ڕۆح”ـە. بەو پێیەی کاریگەریی یۆنان لە هەموو مێژووی ڕۆژئاوادا درێژبۆتەوە، کەوایە دەتوانین بڵێین کاتێک خواوەندەکان فوو دەکەن، لە ڕاستیدا ڕۆح بە بەری ڤینۆسدا دەکەن، ڕۆحی ژیان. بەڵام ڕۆح لە ڕۆژئاوا وەک “لۆگۆس” پێناسە کراوە؛ لە کاتێکدا ڤینۆس پتر “ڕۆحی ئیرۆسی”ـیە، یان هارمۆنیای نێوان “لۆگۆس” و “ئیرۆس”ـە. کەواتە ئەبێ فووەکە ئیرۆس بە ڤینۆس ببەخشێت، نەک تەنها “لۆگۆس”، لەبەر ئەمەیە لە وێنەکەدا دوو خواوەند فوو دەکەن نەک یەک خواوەند. وەک بڵێی یەکێکیان لۆگۆس دەبەخشێت و ئەوی تریان ئیرۆس، یان ڕۆحی مێینەیی، کە کلۆریس دەینوێنێتەوە. هەر لەبەر ئەوەشە کلۆریس ناسکتر لە زێفیرۆس فوو دەکات. کەواتە ئەو ڕۆحەی بە ڤینۆس دەبەخشرێت تێکەڵ بە ئیرۆسە، بەجۆرێک بڵێین ڕۆحی گوڵە کە لە جەستەی ئەودا دەبێت بە گوڵاو، ئەوەش لەوەدا دەبینین کە گوڵەکان تەنیا لە ئاراستەی زێفیرۆس و یارەکەیەوە بە شنەشن لە هەوادا بەرەو ڤینۆس دێن. ئاخۆ لەڕۆحی مێینەدا گوڵاو نییە؟ گەر نییە بۆچی عەتارەکەی پاتریک زوسکیند سیحریترین عەتری خۆی لە گوڵاوی ڕۆحی ۲٤ کچ دروست دەکات و ڕۆحی کۆتاییان شتێکە وەک هی ڤینۆس؟ ئەو فووەی دەکرێت گوڵاو دەکات بە ڕۆحی ڤینۆس، مێینەیی و جوانی ڕەهای پێدەبەخشێت. گەر وابێت ناونیشانی تابلۆکە هێشتا هاوتایە لەگەڵ وێنەکە.

تابلۆی “لەدایکبوونی ڤینۆس” ساندرۆ بۆتیچێلی لە مۆزەخانەی ‘ئۆفیزی’ی فلۆرەنسا، فۆتۆ: هاوار محەمەد

دۆخی جەستە

لەگەڵ ئەم پەیوەندییەی نێوان فوو و ڕۆحدا، بەڵام لەڕاستیدا خواوەندەکانی نێو وێنەکە “فووی خەلق” ناکەن، شتێکی زۆر سادەتر ئەکەن. فوو لە ڤینۆس دەکەن، تا بە فشاری با، وەک کەشتییەکی چارۆکەدار ڕەوانەی کەناری دوورگەی بکەن، بیگەیەننە سەر وشکانی. زێفیرۆس وەها فوو دەکات وەک بڵێی هاکا زانیت هەوا لە سییەکانیدا نەما و هەموو هێز و تینی لەگەڵ ئەو فووەدا هاتە دەرێ، ئەوەش لەوەدا دەبینین کە شین و مۆر هەڵگەڕاوە و نێوچەوانی گرژ بووە و چاوی دەرپەڕیووە، وەختە لە هۆش خۆی بچێت (قورسیی لۆگۆس)، بۆیە کلۆریس باوەشی پێدا کردووە و جەستەی خۆی لە هەوادا داوەتە ژێری، تاوەکو لە هەڵگرتنی لەشی زێفیرۆسدا، هاوکار بێت و یارەکەی بەر نەبێتەوە (سووکەڵەیی ئیرۆس). بە کاریگەریی فووەکان، پرچە زێرینە بریقەدارەکەی ڤینۆس، بەلای چەپی ڤینۆسدا پەخشوپەرێشان بووە و کەمێکیش دەشنێتەوە. بە هەمان شێوە، بە کاریگەری فووەکە لە لای ڕاستی ڤینۆسەوە، جەستەی ڤینۆس لە سنگ و کەمەر و ڕانەوە کەمێک بە لاکەی دیکەیدا کەوتووە و قورساییی لەشی کەوتۆتە سەر قاچی چەپی. بەوەش جەستەی ڤینۆس شێوەی کەوانی وەرگرتووە. هەمان فوو بۆتە هۆی دروستبوونی وردە شەپۆلەکان لەسەر ڕووی ئاوەکەش. لەو کاتەدا با خەریکە قاچی ڕاستی ڤینۆس هەڵدەگرێت و  پاڵی پێوە دەنێت بەرەو وشکانییەکە. بە مانایەکی تر، جوانی دەنێرنە سەر زەوی. بەم شێوەیە دەشێت مەبەستی هونەرمەندەکە لە ناونیشانی شاکارەکەی، لەدایکبوونی جوانی بێت لە جیهانی مرۆڤدا.

جوانی؛ چێژ و شکۆ:

کلۆریس، کە جەستەی هاوڕێکەی هەڵگرتووە، بەتەواوەتی هۆشی لای ڤینۆسە؛ نیوە مەست و نیوە ئەبڵەقە؛ بە سەرسامی و بە حەپەسانەوە، بگرە بە نیگەرانی و بە ترسەوە لەوە دەڕوانێت کە فووی پێدا دەکرێت یان فووی لێ دەکرێت. ئەمەش شتێکی سەیرە، لە کاتێکدا ئەوەی لە دایک دەبێت “جوانی”ـیە، کەچی خواوەندەکان بە سامناکی لێی دەڕوانن. با بڵێین جەوهەری جوانی تەنها چێژ نییە، سامناکیشە. کە ڤینۆس لەدایک دەبێ چی ڕوو دەدات؟ گەر جوانی بگاتە سەر زەوی، سەرلەبەری نەزمی شتەکان و جیهان گۆڕانی بەسەردا دێت، و هیچ کەس نازانێت هاتنی جوانی بۆ نێو جیهان چی گۆبەندێک دەخوڵقێنێت یان چ جوانییەک پەخش دەکاتەوە. بەم مانایە جوانی لە زانین یان لە قیاس بەدەرە، ئەوەشی لە قیاس بەدەرە هەستکردنە بە شتێکی مەزن. “ئیمانوێل کانت’یش لە تیۆرییە جوانیناسییەکەی خۆیدا ئەم دوو ڕەهەندەی “جوانی” و “شکۆ”ی پێکەوە بەستۆتەوە، بەو مانایەی کە جوانی لە ئاستە بەرز و لەوەسفنەهاتووەکانیدا دەبێت بە جوانییەکی سامدار، بە جوانییەکی باڵا یان شکۆمەندانە.

لەنێوان حەوا و ڤینۆسدا

بەڵام ئێمە دەزانین، ڤینۆسی خوابانووی جوانی، هاوکات خواژنی “خۆشەویستی و “سێکس”یشە. لە تابلۆکەدا تازەکی، لەشی ڤینۆس لە دەریاوە دروست بووە و بە جەستەیەکی ڕووتەوە ڕاوەستاوە. یەکەمجار وا هەست دەکەین لە ئەزەلەوە هەست بە “شەرم” دەکات لەوەی سنگ و خوارەوەی ناوکی دەربکەوێت، بۆیە وەک حەوا سنگ و دامێنی خۆی داپۆشیوە (بێگومان ئەم تێڕوانینە لە ژێر کاریگەریی هونەری مەسیحیەت و جوودایزمدا، واتە لەژێر کاریگەریی وێنای خۆداپۆشینی ئادەم و حەوادا، دوای گوناهی یەکەم، ڕەوایە). لەو کاتەدا ڤینۆسیش هەر وەک حەوا ڕووتە و تەنیا بە چمکێکی قژ و دەستەکانی، خۆی داپۆشیوە. بەڵام لە وێناکردنە مەسیحی-عیبرانیەکانی حەوادا هیچ ئیرۆتیکایەک بوونی نییە، تەنیا شەرم و خەجاڵەتی و هەستکردن بە تاوان بوونی هەیە. بەڵام ئەوەی لە ڕوخساری ڤینۆسدا دەردەکەوێت شەرم نییە، غەمگینییە، یان جۆرێک نادڵنیایییە. سووکە شەرمەکەی ڤینۆس کە لە خۆداپۆشینیدا دەردەکەوێت پێدەچێت فێڵێکی لە خواوەندەکانیش تێدا بێت، ئەوەش لەوەدا دەبینین کە دەستی ڕاستی بە جۆرێک خستۆتە سەر سنگی کە لەبریی ئەوەی دایپۆشێت، مەمکی چەپی قووت کردۆتەوە، وەک بڵێی بۆ بانگهێشت، بۆ وەچەخستنەوە، بۆ سێکس و شیردان و مژین ئامادەی کردووە بەر لەوەی فڕێ بدرێتە نێو ئەو عەبایەوە کە لە تەنیشتەوە، یەکێک لە کچە زەمینییەکانی زیۆس بۆی ئامادە کردووە.

فۆتۆ: هاوار محەمەد

جوانی لە ڕووتی و حیشمەتدا

نیگای ڤینۆس وا دەردەکەوێت سارد و بێهەستە و  تەنانەت ئاگای لەو فیگورەی لای چەپی نییە کە وا بەپەلەیە بە عەبایەک پۆشتەی بکاتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە جۆرێک نیگای نادڵنیاییی “پۆشتەکردنەوە”یە. ڤینۆس جوانییە؛ ئاخۆ جوانی ڕووتە یان پۆشتە؟ جوانی دەرکەوتووە یان شاراوە؟ ئایا جوانی بە زەروورەت ڕووتە و ڕووتییە؟ گەر ڤینۆس ڕووت بمێنێتەوە جوانە؟ یان گەر پۆشتە ببێتەوە جوانە؟ کامیان جوانترە؟ ڕووتی یان حیشمەت؟ هیچ گوناهێک و شەرمێک لەوێدا بوونی نییە، مەسەلەکە ڕووتی و پۆشاکی نێو تیۆلۆژیا نییە، بەڵکوو ڕووتی و پۆشاکی نێو ئێستاتیکایە کە لە ڕوانگە مەسیحییەکەدا دابڕاو لەیەک نین.

ڤاڵتەر بنیامین (کە ڕوانگەکانی تاڕادەیەکی زۆر تیۆلۆژیای عیبرانی لەسەریان زاڵە) لە “ئولفەتەکان-ی گۆتە”دا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە جوانی “داپۆشراوی”ـیە، بەڵام ئەو داپۆشراوییەی کە بە ناچاری دەردەکەوێت. جوانی پۆشاکی هەیە، بە حیشمەتە، کەچی هەر لەم حیشمەتەوە وەک “جوانی” خۆی بەیان دەکات. جوانی پێویستی بەوە نییە “خۆی ڕووت بکاتەوە” تاوەکو جوان و سێکسی و سەرنجڕاکێش بێت، کە جوانی خۆی ڕووت کردەوە، باڵایەتی لەدەست دەدات؛ بەڵام باڵایە گەر بێ ڕووتبوونەوە و وێڕای داپۆشراوییەکەی هەر دەربکەوێت. جوانی ئەوەیە هەرچۆن داپۆشرێت هەر تیشکەکانی بۆ دەرەوە پەخش دەبێتەوە. بە یەک وشە: دەرکەوتنی جوانی بەرپێنەگیراوە. جوان ئەوەیە کە خۆی بۆ دەرکەوتن جوان ناکات، بە پێچەوانەوە، هەر بە داپۆشراوی جوانە و ئەم جوانییەشی بێ ویستی خۆی دەبینرێت و دێتە بەرچاو. تەنیا بەم جۆرەیشە ئێمە هەست بە جوانی دەکەین، واتە “جوانی بە بەرگەوە”، “جوانیی بەحیشمەت”، بەڵام جوانی لە دەرکەوتنەکەیدا ئەوە دەشارێتەوە کە ڕووت نییە.

بیۆنگ چوول-هان ئەم ڕوانگەیەی بنیامین وەردەگرێت و دەیکاتە پنتێکی تیۆری تا لێیەوە داکۆکی لە عەبا و حیجاب و داپۆشراوی و نێگەتیڤیتە بکات، دژ بە شەفافیەت و ڕووتی و دەرکەوتنی گۆشت و پیشاندانی جەستە و مەمک و سمت لە دنیای دیجیتاڵیدا.

نووسەری ئەم بابەتە لە تەنیشت تابلۆی ‘لەدایکبوونی ڤینۆس’ لە مۆزەخانەی ‘ئۆفیزی’ی فلۆرانسا

شیکپۆشی وەک هونەر

لە تابلۆکەدا پۆشاکێک دەستبەجێ چاوەڕوانی ڤینۆسە و هەر پێ بخاتە سەر زەوی، پێی پۆشتە دەکرێتەوە، وەک بڵێی جوانی دەبێت یەکسەر قووماتە بکرێت. بەڵام تابلۆکە یەک لەحزەی پێش ئەوە پیشان دەدات، ئەو لەحزەیەی کە هێشتا ڤینۆس پۆشتە نییە. ئێمە نازانین ساتی دواتر چی ڕوو دەدات، بەڵام بە ڕوانین لە ڕوخساری ڤینۆس دەتوانین بڵێین ئەو بەم پۆشاکە شاد نییە و دەیەوێت ڕووت بمێنێتەوە و کەچی هاوکات خۆی بەشێک لە لەشی خۆی داپۆشیوە. لێرەدا ڤینۆس نیگەران یان دوودڵە. ئەمەیش ڕوانگەکەی بنیامین تووشی کێشە دەکات.

ئەم دۆخە ناڕوونە مەتەڵئاسایە لێرەدا بابەتی جوانی تەنیا لەو پرسیارەدا یەکلا ناکاتەوە ئاخۆ جوانی ڕووتییە یان پۆشتەیی، بەڵکوو پرسی “هونەری ڕووتی و پۆشین”ـە پێکەوە: پۆشتەیییە بە جۆرێک کە ڕووتی ببێتە بەشێک لە جوانی، یان ڕووتییە بە جۆرێک پۆشین ببێتە بەشێک لە جوانی.

نە ئەوەی داپۆشراوە جوانە و نە ئەوەی ڕووتە جوانە، بەڵکوو ئەوە جوانە کە جەستە و پۆشاک لەگەڵ یەکدا بەجۆرێک ڕێک دەخات کە پێکەوە جوانتر بن وەک لەوەی هەریەکێکیان ئەوەیتریان بشارێتەوە؛ ئەمە پێی دەوترێت “شیکپۆشی” یان “کەشخەیی” (ئیتاڵییەکان بە نموونە). شیکپۆشی، کە جوانی تێیدا دەردەکەوێت، ئاودامانپۆشین و حیجاب نییە، بەڵکوو هونەری پێکەوەسازاندنی پۆشاک و جەستەیە، بەجۆرێک کە جوانی بەتەواوی لەژێر باری سەرپۆش و عەبادا خەفە نەکراوە، بەڵکوو پۆشاکەکە ڕێکی و ناڕێکی و کرانەوەی ئەوتۆی هەیە لەگەڵ جەستەدا دەبێتە جۆرێک ڕیتم و موزیک. کەواتە شیکپۆشی جۆرێک سەلیقەی پۆشینە کە ناهێڵێت پۆشاک ببێت بە حیجابێکی سەراپاگری ئەوتۆ جەستە تێیدا ون ببێت؛ بەڵکوو جوانی تێیدا خۆی پەخش دەکاتەوە، جا مەرج نییە ئەوەی لەم پەخشبوونەوەیەی جوانیدا دەردەکەوێت تەنیا “لەشولار” یان “گۆشت”بێت، بەڵکو ڕەنگە ئەو “نیگا”یە بێ کە جارێکیان گۆرانی شاعیر لە “درزی پەچە”وە بینی.

فەتحە: کراوەی داخراو

لەگەڵ ئەوەشدا پەچە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی “ئەوی تر” زۆر زۆرە؛ دەبێتە زاڵێتیی ڕەهای پۆشین لەسەر ڕووتی یان دەبێتە ویستی شاردنەوەی سەراپای ڕووتی، هەروەک چۆن ڕووتییەکەی ڤینۆس بەرامبەر “ئەوی تر”ی مرۆیی زۆر زۆرە، دەبێتە زاڵێتی ڕەهای ڕووتی لەسەر پۆشتەیی.

لە ڕاستیدا مەرجی جوانی ئەوە نییە بە پۆشتەیی دەربکەوێت وەک بنیامین بۆی چووە و ئەوەش نییە کە حیجابی هەیە وەک چول-هان دەیەوێت؛ جوانی وەک ژان-لوک نانسی دەڵێت، ئەوەیە کە “فەتحە”ی هەیە.

لە تابلۆکەدا بەرگی ئامادەکراو بۆ ڤینۆس “کەوا”یە، واتە پۆشاکێکی فەتحەدار و کراوەیە (هەر وەک کەوای جلی کوردی). بەڵام “فەتحە” یان “کراوە” ئەو جۆرە شۆرتە تەواو کورتانە نییە کە لەمڕۆدا بازاڕەکان لە ئەوروپا برەوی پێ دەدەن، جۆرە شۆرتێک کە گوایە “پۆشاک”ـە، بەڵام هێندە کورتە کە کورتترە لەوەی خەتەکانی خوارەوەی سمت بشارێتەوە. ئەمە فەتحە نییە. فەتحە بۆ نموونە ئەو کراوەییانەن کە لە قۆڵ و سنگ، پشت و باڵای پۆشاکێکدا هەن، فەتحە ڕۆک و مینی ڕۆکە، فەتحەی عەزییەکانە، یان هەر جۆرە فەتحەیەکی تری لەو جۆرە. فەتحە کراوەیییە کە گەمەی دەرکەوتن و کشانەوە، دیاربوون و غیاب دەڕەخسێنێت، خۆی بۆ پێشوازی لەوە دەکاتەوە و هەستیار دەبێت بۆی کە خۆی ئارەزووی دەکات و هاوکات بە ڕووی ئەوەدا داخراو و بێهەست دەبێت کە پێشوازی لێ ناکرێت. فەتحە خۆی کراوەیییەکی داخراوە، هەمیشە کراوە نییە، بەڵکوو دەبێت وەک کراوەیەک بکرێتەوە؛ ئەو کەس/هێزە دەیکاتەوە کە دەتوانێ بۆ نموونە بە عەشق بۆ خۆی ئاوەڵای بکات، ئەوەش ناتوانێت بیکاتەوە کە تەنانەت وا دەزانێت کراوەیە و کەچی ناشتوانێت هیچی تر ببینێت و بەدەست بهێنێت جگە لە داخراویی فەتحەکە. لە ڕاستیدا ئەوەی قەستە ڤینۆسی پێ پۆشتە بکرێتەوە، پەچە و حیجاب نییە، شتێکە وەک “ڕۆب”، وەک “کەوایەکی شکۆداری ڕازاوە”کە ئاودامانە، بەڵام فەتحەکەشی ئاودامانە کە هاوکات دەرفەتی داپۆشینی تەواوەتی بەرامبەر ئەوانی تری نەویستراو و کرانەوەی ڕەهاش بۆ ئەوی تری ویستراو دەڕەخسێنێت. ئیرۆسی ڤینۆس تەنیا ڕووتی نییە، حیشمەتیشە، تەنیا کراوەیی نییە، داخراویشە، تەنیا سێکس نییە، عەشقیشە، بێ ئەوەی هیچ یەک لەم جووتانە لە یەکتری دابڕاو بن. ڤینۆس واتە ئەمیان و ئەویشیان.

The post ڕووتییەکەی ڤینۆس appeared first on ژنەفتن.

پێکەنینی یۆنانی
تاکوو ئێستا، ئەو کتێب و لێکۆڵینەوانەی لەبارەی مێژووی پێکەنینەوە نووسراون، لە زانکۆکانماندا وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و نەخراونەتە بەر باس و توێژینەوەوە. بۆیه‌ به‌ گرنگمان زانی وردتر له‌و کایه‌دا ڕۆ بچین و هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ گرنگترین ئه‌و به‌ر‌هه‌مه‌ بنه‌ڕه‌تییانه‌ی ئه‌و بواره‌ بکه‌ین. ئاشکرایه‌ له‌ دوای باختینه‌وه‌ یه‌کێک له‌و کتێبه‌ گرنگانه‌ی ده‌رباره‌ی مێژووی پێکه‌نین نووسراوه‌، کتێبی (پێکەنینی یۆنانی: توێژینەوەیەک دەربارەی دەروونناسیی کەلتووری لە هۆمەرەوە هەتا مەسیحێتی سەرەتایی) ستیڤن هالیڤێڵه‌، که‌ یەکێکە لە گرنگترین ئەو بەرهەمانەی باس لە بابەتی پێکەنین لە ژیاری یۆنانی کۆندا دەکات، نەک وەک دەربڕینێکی هەڕەمەکی یان کات بەسەربردن، بەڵکو وەک کردەیەکی که‌لتووری و دەروونیی و کۆمەڵایەتی، کە ڕەنگدانەوەی جیهانبینی کۆمەڵگەی یۆنانییە بۆ خود و ئەوی تر و دەسەڵات و بەهاکان.

ئەم کتێبە گێڕانەوەیەکی نەریتی دەربارەی نوکتە یان شانۆی کۆمیدی پێشکەش ناکات، بەڵکو لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی فەلسەفی و ئەنترۆپۆلۆژییە دەربارەی چەمکی پێکەنین لە ئەندێشەی یۆنانیدا و چۆنێتیی پێکهاتنی ئەو ئەندێشەیە لە تەواوی دەقە ئەدەبی و فیکرییەکاندا، واتە هەر لە هۆمەرەوە هەتا باوکانی کڵێسا.

چەمکی پێکەنینی یۆنانی

هالیڤێڵ ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات، کە پێکەنین لای یۆنانییەکان تەنیا کاردانەوەیەکی غەریزەیی نەبووە، بەڵکو ئامرازێکی که‌لتووریی دەربڕین بووە، کە لێوانلێو بووە لە واتاکان. پێکەنین گوزارشتکردن بوو لە شانازی یان گاڵتەکردن، هاوکات چەکێکی کۆمەڵایەتی بوو، دژ بە لادان لە بەها باوەکان، لە هەمان کاتدا وەک دیاردەیەکی جێگەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانکەر لێی دەڕوانرا، کە دەبوو کۆنترۆڵ بکرێت.

وه‌ک له‌ دووتووێی کتێبه‌که‌دا بۆمان درده‌که‌وێت، پێکەنین لە نێو یۆنانییەکاندا سروشتێکی دووانەیی هەبوو: وەک (نیشانەی زیندوویی) خۆشحاڵی دەکردن، هاوکات وەک (کرداریکی دەرچوو لە یاسا) لێی دەترسان. ئەم دووانەیییە بە ڕوونی لە فەلسەفەی ئەفلاتوندا بەرچاو دەکەوێت، کاتێک ده‌رباره‌ی کاریگەریی پێکەنین لەسه‌ر هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراویی هۆشداری دا و ئەرستۆش کە هەوڵیدا لە سنووری (میانڕەوی) ئاکارییدا ڕێکی بخات.

گرنگی کتێبەکە

وه‌ک هالیڤێڵ ئاماژه‌ی پێ ده‌کات، (پێکەنینی یۆنانی) پشکدارییەکی ناوازە دەنوێنێت، لە توێژینەوەی هەست و که‌لتووری سەردەمی کۆندا. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پێکەنین تەنها چالاکیەکی کات بەسەربردن نییە، بەڵکو (دەقێکی کۆمەڵایەتیی زیندوو)ە، کە گوزارشت لە هاوسەنگی هێز و شوناس و پیرۆزی و ناشیرینەکانی سەردەمەکان دەکات.

لە ڕێگەی ئەم شیکارییەوە، هالیڤێڵ ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات، کە پێکەنین لە کۆمەڵگەی یۆنانیدا، لە پرسیارە گەورەکان سەبارەت (بە دەسەڵات و دیسیپلین و جوانیی) دابڕاو نەبووە، بەڵکو لە هەموو ساتێکدا لەگەڵیاندا یەکی بڕیوە و ڕۆڵی لە داڕشتنەوەیاندا گێڕاوە.

هەروەها نووسەر پرسیارێکی قووڵی فەلسەفی دەخاتە ڕوو: ئایا پێکەنین ڕەنگدانەوەی ئازادییە یان کۆتەکان بەرهەم دەهێنێتەوە؟ ئەوە پرسیارێکە کە تەنیا بە یۆنانییەکانەوە تایبەت نیە، بەڵکو لە کۆمەڵگە مۆدێرنەکانیشدا دەنگ دەداتەوە.

میتۆدەکان

کتێبەکەی هالیڤێڵ بە پەیکەرێکی کرۆنۆلۆژی و شیکارییە وردە دەقییەکەی جیا دەکرێتەوە، لە داستانی هۆمەرەوە، لە ڕێگەی شیعری گۆرانی و تەنزئامێزەوە، بۆ کۆمیدیای کۆن (بەتایبەت ئەرستۆفانیس) دەگوازێتەوە، پاشان لە فەلسەفەی یۆنانیدا دەوەستێت و لە کۆتاییدا باس لەو گۆڕانکارییە گەورانە دەکات، کە مەسیحێتی لە واتای پێکەنیندا هێناویەتییە ئاراوە.

هاوت کە لە شاکارەکەی هالیڤێڵ ورد دەبینەوە، ئەوا میتۆدێکی بەراوردکاریی لە نێوان دەقە کۆنەکان و تیۆرییە مۆدێرنەکانی پێکەنین بەکاردەهێنێت، بەڵام فەزای تەئویلی بە دەقە کلاسیکییەکان دەبەخشێت. واته‌ دەبێت ئەوەش لەیاد نەکەین، کە شیکارییەکانی ئەو ئاڕاستەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی ڕوونی هەیە، واتە وەک (کلیلی تێگەیشتن لە بونیادی عەقڵی بەکۆمەڵ) مامەڵەی لەگەڵ پێکەنیندا کردووه‌، نەک تەنها وەک کەرەستەیەکی ئەدەبی.

تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی پێکەنینی یۆنانی

هالیڤێڵ ئەوەمان نیشان دەدات، کە چۆن پێکەنین لە شانۆ کۆمیدییەکاندا بۆ (چەسپاندنی داب و نەریته‌کان) و (گاڵتەکردن بە سەرپێچیکاران) بەکارهێنراوە، هەروەها ئامرازێکیش بووە بۆ سەپاندنی هەژموونی سیمبولی یان بەرخۆدانی که‌لتووری. واته‌ (پێکەنین وەک ئامرازێکی کۆمەڵایەتی).

هاوکات نووسەر جەخت لەسەر (ناوەند)ێتی جەستە لە پێکەنینی یۆنانیدا دەکاتەوە، کە تێیدا غەریزەکان بوونێکی بنەڕەتییان دەبێت، گاڵتە بە ڕووکەش دەکرێت و وێنەی سنوورەکانی (مرۆڤێکی شایستە) دەکێشرێنەوە، ئەمەش چەمکی (کەرنەڤالێتی)ی باختینمان یاد دەهێنێتەوە، هەرچەندە هالیڤێڵ لە هەڵوەشاندنەوەی دەرکەوتە دەقییەکانی پێکەنیندا وردتر بووە. واته‌ چڕکردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر (پێکەنین و جەستە).

هه‌روه‌ها کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن فەیلەسوفەکان – بە تایبەت ئەفلاتون – پێکەنینیان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ڕێکخراویی دەروونی و سیاسی دەبینی، لە کاتێکدا ئەرستۆ هەوڵی پاککردنەوەی دەدا، بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە (پاککردنەوەی کۆمیدی). واته‌ (دڵەڕاوکێی فەلسەفی سەبارەت بە پێکەنین).

لە کۆتاییئ کتێبەکەدا، هالیڤێڵ لەوە دەکۆڵێتەوە، کە چۆن مەسیحێتی سەرەتایی بە چاوێکی نەرێنییەوە لە پێکەنینی ڕوانیووە، واتە وەک نیشانەی بێ بایەخ، لەخۆبایبوون یان گوناه، ئەمەش بووە هۆی (دابەزینی بەهای پێکەنین) وەک دیاردەیەکی که‌لتووری لە بەرژەوەندیی جددییەتی ڕۆحی و پارێزگاریی ئاکاری.

له‌کۆتاییدا ده‌توانین بڵێین کتێبەکەی ستیڤن هالیڤێڵ تەنیا لێکۆڵینەوەیەک نییە دەربارەی (مێژووی پێکەنین)، بەڵکو توێژینەوەیەکە سەبارەت بە (خودی که‌لتووری یۆنانی لە میانەی پێکەنین) ەوە، واتە لە ڕوانگەی دووانەێتییەکەی و ململانێیەکەی و پێگە سیمبولێتییەکەیەوە.

ئەوە بەرهەمێکە، کە نابێت وەک خستنەڕوویەکی مێژوویی بخوێنرێتەوە، بەڵکو وەک بانگهێشتێک بۆ ئەوەی تێبگەین، کە مرۆڤەکان چۆن و بۆچی و بە چ نرخێک پێدەکەنن.

سه‌رچاوه‌

Stephen Halliwell, Greek Laughter: A Study of Cultural Psychology from Homer to Early Christianity, Cambridge University Press, 2008.

10/8/2025

The post پێکەنینی یۆنانی appeared first on ژنەفتن.

مێژووی گریان
زیاتر لە دوو دەیەیە بواری گریان وەک یەکەیەکی توێژینەوەی مێژوویی و وەک بەشێک لە ڕەوتێکی فراوانتر لە مێژووی کەلتووری و سۆزداریدا دەرکەوت، ئەم مێژووە تەنها هەوڵ نادات لەوە تێبگات، کە مرۆڤەکان لە ڕابردوودا چییان کردووە، بەڵکو هەوڵ دەدات ئەوە ئاشکرا بکات، کە (هەست)یان بەچی کردووە و چۆنیان دەربڕیوە. بەم پێیە (مێژووی گریان) دەچێتە چێوەی گۆڕانکارییەکی میتۆدۆلۆژییەوە، کە ڕێگە بە دداننان بە هەستەکان دەدات، وەک هۆکارگەلێکی مێژوویی و بەڵگە لەسەر نەریتە کەلتوورییەکان و پەیکەرە سیاسییەکان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان.

یەکەم: چەمکی مێژووی گریان

(مێژووی گریان) ئاماژەیەکە بۆ ئەو توێژینەوە زانستییانەی کە دەیانەوێت لە چۆنێتیی فرمێسک و گریان و دەربڕینی ئاشکرا یان تایبەتی خەم یان خۆشی لە تەواوی کۆمەڵگە و سەردەمە جیاوازەکان تێبگەن. هاوکات پرسیار گەلێکی وەک: (بۆ کێ ئاسایییە بگری؟ کەی و بۆچی؟ فرمێسک لە ناوکۆ کەلتووری یان ئایینییەکاندا چی دەگەیەنێت؟) دەوروژێنێت. لەجیاتی ئەوەی گریان وەک کاردانەوەیەکی بایۆلۆژی جیهانی سەیر بکەن، مێژوونووسان گریان وەک کردەیەکی کۆمەڵایەتی کەلتووری دەبینن، کە لە نێو سروت و چاوەڕوانییە ڕەگەزییە کۆمەڵایەتییەکان و مومارەسە ئاینییەکان و گوزارشتە سیاسییەکاندا پێکهاتووە.

بەم شێوەیە گریان دەبێتە هاوێنەیەک بۆ تێگەیشتن لە شێوە کەلتوورییەکان، لە گریانی ئایینی سەدەکانی ناوەڕاستەوە وەک نیشانەیەک لەسەر بەخششی خودایی، هەتا چەمکەکانی هەستیارێتیی ڕۆشنگەری، دواتر بۆ ڕێکخراوەکانی سەردەمی نوێگەریی، کە نێرینە کۆنترۆڵ دەکەن و هەستەکان سەرکوت دەکەن.

دووەم: ڕیشە و پەرەسەندنەکان

گرنگیدانی سیستماتیکی بە توێژینەوەی سۆزەکان، لەوانەش گریان، لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا دەستی بە زیادبوون کرد. لەو کەسە سەرەتایییانەی کە کاریگەرییان لەو بوارەدا هەبوو، پیتەر ن. ستیرنز و هاوسەرەکەی کارول ز. ستیرنز بوون، کە بۆ دامەزراندنی بواری (مێژووی سۆزەکان) یارمەتیدەرێکی باش بوون، ئەوان ئەو بیرۆکەیان خستەڕوو، کە سۆزەکان لەڕووی بایۆلۆجییەوە نەگۆڕ نین، بەڵکو بەپێی مێژوو دەگۆڕێن. کتێبەکەیان Emotionology (1985) خاڵی دەستپێک بوو، بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی هەستکردنی گەلان و چۆنێتی فەرمانکردنی کەلتوورەکانیان بە دەربڕینە سۆزدارییەکان. پاشان بیرمەندی ئەمریکی تۆم لوتز کتێبی (مێژووی گریان: مێژووی فرمێسکی سروشتی و کەلتووری)ی بڵاوکردەوە، کە پشکدارییەکی بێوێنە بوو لە (مێژووی سۆزەکان)دا، لوتز پرسیارێکی نائاسایی بەڵام چارەنووسسازی خستەڕوو: ئایا گریان مێژوویەکی هەیە؟ هاوکات ئایا دەکرێ فرمێسک ئاوێنەیەک بێت، بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتوورییەکان، لە ژیارەکاندا؟ کتێبەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1999 لە نیویۆرک بڵاو کرایەوە و لەو کاتەوە سەرنجی توێژەرانی زانستە مرۆیییەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، بە تایبەت لە بوارەکانی مێژووی کەلتووری و ئەنترۆپۆلۆجیا و توژینەوەی جەستە و سۆز. چونکە تیایدا لێکدانەوە فەلسەفی و ئایینی و پزیشکییەکانی گریان لە سەردەمە کۆنەکانەوە تا سەردەمی مۆدێرنی باس کرد و ئاسۆی لێکۆڵینەوەکانی فراوانتر کرد.

هەروەها (باربارا ڕۆزنڤین) بە نموونەکانی کە بریتی بوون لە (کۆمەڵگە سۆزدارییەکان) پشکداری کرد و بەوەش یارمەتی ئەوەی دا کە گریان لە نێو ناوکۆ کەلتووری و زەمەنییە دیاریکراوەکاندا دابنێت، لە کاتێکدا مێژووناسانێکی وەک (یۆهان هویزینگا، ویلیام ڕێدی و یوت فرێڤێرت) شیکاریگەلێکی گریانیان وەک کردەیەکی نمایشی و سیاسی پێشکەش کرد، ئەمەش پێگەی گریانی وەک بابەتێکی لێکۆڵینەوەی مێژوویی جددی بەهێز کرد.

سێیەم: گرنگی مێژووی گریان

گرنگی (مێژووی گریان) لەوەدایە، تیشک دەخاتە سەر بوارێک، کە لە توێژینەوە مێژوویییەکاندا شوێنێکی بۆ دیاری نەکراوە و پشتگوێ خراوە، فرمێسک، وەک لوتز نیشانی دەدات، هەرگیز بێلایەن نەبووە، بەڵکو ملکەچی تۆڕەکانی دەسەڵات و هێز بووە، جا چ ئایینی یان پزیشکی یان سیاسی بێت.

هەروەها بە بوارگەلێکی نوێی مەعریفییەوە بەستراوەتەوە، وەک (مێژووی جەستە) و (توێژینەوەی هەستەکان)، لەو خاڵەوە دەست پێ دەکات، کە ئەوەی ئێمە بە ئاسایی دەزانین، لە ڕاستیدا لە ڕووی کەلتوورییەوە مەرجدارە. وەک چۆن جەستە لە ڕێگەی جل و بەرگ و ڕەفتارەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بە هەمان شێوە هەست و سۆز لە ڕێگەی پێوەرەکانی زمان و ئەدەب و ئایین و دەسەڵاتەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

تەنانەت لەم ڕوانگەوە دەتوانرێت کتێبەکەی لوتز ببێتە سەرچاوەیەکی ڕەخنەگرانە دەربارەی چۆنێتیی دروستکردن و بەسیاسیکردنی هەستەکان و چۆن دەکرێت گریان ئامرازێک بێت بە دەستی دەسەڵاتەوە، یان ئامرازێک بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو (واتە دەسەڵات)، بەپێی ناوکۆکە، ئەوە توێژینەوەیەکە، نەک دەربارەی فرمێسک وەک دیاردە، بەڵکو دەربارەی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی سۆزدار، کە فرمێسکەکانی بەپێی سیستمی ئەو جیهانەی تێیدا دەژی، دادەڕێژرێت.

هەروەها (مێژوویەک گریان) بابەتێک نییە دەربارەی لاوازی مرۆڤ، وەک ڕەنگە ناونیشانەکە ئاماژەی پێ بدات، بەڵکو باس لە ئاڵۆزی خودی ئەزموونی مرۆڤ دەکات. لۆتز ئەوەمان بیر دەخاتەوە، کە (هەستەکان) بە ئەندازەی (عەقڵەکان) لە دروستکردنی ژیارەکانماندا گرنگن. فرمێسکەکانیش لەوە دوورترن کە تەنها شلەیەک بن لە چاوەوە بێنەخوارەوە، بەڵکو دەقگەلێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیین، کە دەخوێندرێنەوە و ڕاڤەیان بۆ دەکرێت و حوکمیان بەسەردا دەدرێت.

لەم ڕوانگەیەوە، مافی ئەوەمان هەیە، کە کتێبەکەی لۆتز بە بانگهێشتێکی کراوە بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە هەست و سۆزی ڕۆژانە دابنێین، چونکە لە (مێژووی بەکۆمەڵ)مان و (سروشتی ئەو سیستەمەی کە لە سایەیدا دەژین)، دانەبڕاون.

تەنانەت دەتوانین ئاماژە بۆ ئەوە بکەین، کە مێژووی گریان لە سێ پێشکەوتنی گەورەی توێژینەوە مێژوویییەکاندا پشکداری کردووە:

1. مێژووی کەلتووری – گریان بۆ تێگەیشتن لە سروت و مومارەسەی ماتەمینی و بارە ڕۆحییە ئایینییەکان بەکار دێت، بەتایبەت لە کۆمەڵگاکانی پێش مۆدێرنەدا.

2. توێژینەوە جێندەرییەکان – شیکردنەوەی ئەوەی کە کێ ڕێگەی پێدراوە بگری و کێش نا، دابونەریتە جێندەری و بونیادنانی چەمکەکانی نێرینەیی و مێینەیی بەدرێژاییی مێژوو ئاشکرا دەکات.

3. مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی – فرمێسکی گشتی، چ لە پرسە شاهانەییەکان، یان لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان، یان ئەو خەمەی کە لە میدیا نوێیەکاندا نمایش دەکرێت، گوتاری سۆزداریی دەسەڵات و شەرعیەت و دژایەتی نیشان دەدات.

بەکورتی، گریان تەنها کردەوەیەکی کەسی نییە، بەڵکو دەربڕینێکی بونیادیی کەلتوور و ڕێکخراویی و کۆمەڵایەتی و راڤەکردنێکی مێژوویییە.

چوارەم: گریان وەک ڕووداوێکی کەلتووری

لوتز گریان وەک وەڵامدانەوەیەکی فسیۆلۆژی یان بارێکی سۆزداریی ئاسایی پێناسە ناکات، بەڵکو وەک کردارێکی کەلتووریی مەرجدار، کە لەلایەن پێوەرە کۆمەڵایەتی و ناوکۆ مێژوویییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، دەناسێنێت. لە شیکارییەکانیدا پشتی بە سەرچاوە گەلێکی جۆراوجۆر بەستووە، وەک دەقە ئایینی و ئەدەبییەکان و ڕاپۆرتە دەروونی و ئەرشیفی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنییەکان. لە ڕێگەی ئەم دەوڵەمەندییە دەقییەوە، ئەوە دادەمەزرێنێت، کە دەتوانین پێی بڵێین (ئەنترۆپۆلۆژیای کەلتووریی فرمێسکەکان).

بۆ نموونە ئەو ئەو بەوردیی هەڵوێستە لەسەر (فرمێسکی چێژ و بەخشس و پاڵەوانی گریاو) دەکات و توێکاری بۆ (جەستەی گریاو) و (سایکۆلۆجیای فرمێسک) و (پیا و ژن و منداڵی شیرەخۆرە) و (کەلتووری ماتەمینیی) و (فرمێسکی تۆڵە و فریودان و هەڵاتن و هاوسۆزی) و (فرمێسکی ئەدەبی و هونەری) دەکات. هەموو ئەمانەش بە چەندین نموونە و دەقگەلێکی مێژوویی ڕەسەنی جۆراوجۆری نێو کەلتووری کۆمەڵگەکانی خۆرئاوا سەلمێنراون. بۆ نموونە ئاماژەکردن بە چۆنێتیی گریانی سەرکردەکان لە ژیارە کۆنەکاندا (وەک فرمێسکەکانی ئەسکەندەری مەزن لەبەردەم پەیکەری ئەخیلدا)، ئەمەش وەک ڕێگەیەک بۆ نیشاندانی خانەدانێتی نەک لاوازی. لە بەرامبەردا و لە سەردەمی ڤیکتۆرییدا لە بەریتانیا، کاریان بۆ سەرکوتکردنی ئەم هەستانە لە پیاواندا دەکرد، چونکە پێیانوابوو گریان جۆرێک لە (مێینەیی زیادەڕۆیی)انەیە.

پێنجەم: نموونە و ناوکۆکان

یەکێک لەو نموونە سەرنجڕاکێشانەی کە لۆتز لە کتێبەکەیدا دەیهێنێتەوە، دیمەنی گریانی (وێرتەر)ە لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی گۆتەدا (ناڵاندنەکانی وێرتەری گەنج)، لەوێدا فرمێسکەکان وەک نیشانەی شکان نەخراونەتەڕوو، بەڵکو هەر لە وێنەی خودێکی ناسک دەچێت، کە بە گرژییەکی ئاکاری و جوانکارییەوە لەگەڵ جیهاندا کارلێک دەکات. لۆتز دەڵێت ئەم شکۆمەندکردنەی گریان، وەڵامدانەوەیەکی ناڕاستەوخۆ بوو، بۆ (جمود)ی هەستەکان لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا، کاتێک عەقڵ و وابەستەیی بە تایبەتمەندیی مرۆڤی نموونەیی دانرا.

لە نموونەیەکی دیکەدا لۆتز باس لە هەڵوێستی کڵێسە بەرامبەر بە فرمێسکی ژنان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەکات، کە هەندێک جار بە نیشانەی تەوبە و تەقوا و لە هەندێک کاتیشدا بە نیشانەی ئەو مەترسییە شاراوەیە دادەنرا، کە لە سۆز و خولیای ژنە هەڵچووەکاندا هەبوو. ئەم نەسازییە ئەوەمان بۆ دەردەخات، کە چۆن فرمێسکەکان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ڕۆحی و ئاکاری بەسەر جەستە و ڕەفتاری ژناندا بەکار هێنراوە.

تەنانەت لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکانیشدا گریان ڕۆڵێکی سەرەکی لە سرووتەکانی تەوبە و ئامۆژگاریدا هەبووە، بە تایبەت لە سۆفیگەریدا. فرمێسک وەک نیشانەی دڵپاکی و نزیکی بەندە لە خوداوە لێی ڕوانراوە. تەنانەت کۆمەڵی گریاوەکان (البکاءون) هەن.

لە ئاینزای شیعەشدا گریان بۆ حوسێن لە عاشورادا، بە یەکێک لە دیارترین ڕێوڕەسمەکان دادەنرێت. لەوێدا گریان کردارێکی دەستەجەمعییە، کە شوناس و پەیوەندیدارێتی بەهێز دەکات و بە چەمکەکانی ستەم و بەرەنگاری و دڵسۆزییەوە گرێدراوە.

لە سەردەمی مۆدێرنیشدا، دیمەنەکانی گریانی بەکۆمەڵ لە پرسەی کەسایەتییە بەناوبانگ و گشتییەکاندا بە زەقی هەستی پێ دەکرێت، وەک ڕیوڕەسمی مردنی جەمال عەبدولناسر لە میسر یان ئیمام خومەینی لە ئێران، دیارە کە ئەم ساتانە سروتگەلێکی مۆدێرن و ماتەمینی گشتی پێک دەهێنن، کە تامەزرۆیی جەماوەر بۆ دەربڕینی ئازادانەی ئازار لە بەرامبەر جیهانێکدا نیشان دەدات، کە گوتارێکی وابەستەیی و پتەوی دەگرێتەبەر.

شەشەم: میتۆدەکان

دیارە وەک ئاماژەی پێکرا، ناکرێت بە تاکە میتۆدێکی کایەیەکی دیاریکراوی نێو زانستە مرۆڤایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ بابەتێکی فرە ڕەهەند و قووڵی وەک مێژووی گریان بکرێت، چونکە بۆ نێو چەندەها بواری زانستە مرۆڤایەتییەکان شۆڕ بووەتەوە، بۆیە دەبێت بۆ تویژینەوە لەو مێژووە فرە میتۆدی بەکار بهێنرێت، هەروەک لۆتز لە کتێبەکەیدا پشت بە فرە میتۆدی دەبەستێت، کە (شیکاری جینالۆجی) بە شێوازە فۆکۆیییەکەی، (توێژینەوەی دەقی بەراوردکاری) و (مێژووی پزیشکیی دەروونی) و (هەڵوەشاندنەوە) تێکەڵ دەکات. لوتز بەدوای کرۆنۆلۆژیا (بەدوایەکداهاتووی زەمەنی)ی گریانی مرۆڤدا ناگەڕێت، بەڵکو هەڵوێستە لەسەر ئەو ساتانە دەکات، کە دامەزراوەکان تێیدا واتا و سنووری فرمێسکەکانیان گۆڕیوە.

هەروەها وەک نموونە، ئەوە دەخاتە ڕوو، کە چۆن گوتاری پزیشکیی دەروونی سەدەی نۆزدەهەم لە پۆلێنکردنی هەندێک شێوەی گریان، وەک (گریانێکی هیستری) لە ژناندا پشکداری کردووە، لە کاتێکدا هەمان هەڵسەنگاندن ئاڕاستەی گریانی پیاوان نەکراوە، ئەمەش لایەنگریی ڕەگەزی لە تەکنیکەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردندا ئاشکرا دەکات. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، کە گریانی کۆیلە و کۆڵۆنیاڵکراوەکان تەنها وەک نیشانەی لاوازی یان دواکەوتوویی تۆمار کراوە، نەک گوزارشتێکردنێکی ڕەوای ئازار یان ناڕەزایەتی بێت.

حەوتەم: مێژووی گریان لە کۆمەڵی کوردەواریدا

کۆمەڵی کوردەواری، وەک کۆمەڵێک کە مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ ئازار و جەنگ و ڕاگواستنی هەیە، هەڵگری یادەوەرییەکی بەکۆمەڵی دەوڵەمەندە، دەربارەی ئەزموونەکانی خەم و ئازار و لەدەستدان. لێکۆڵینەوە لە مێژووی گریان لەم ناوکۆیەدا، دەتوانێت ئاسۆیەکی نوێ بۆ تێگەیشتن لەو میکانیزمە کەلتوورییانە بکاتەوە، کە لە ڕێگەیانەوە کورد خەمی خواردوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە توندوتیژی و قڕکردن دەربڕیوە، یان ڕووبەڕووی ئازار بووەتەوە. بۆ نموونه گریان و شینی ژنان لە بۆنەکانی ساڵیادی ئەنفال و کیمیاباران و شیعری داستانی و حیکایەتە زارەکییەکان، که گریانی گشتی و ئاشکرایان لەخۆ گرتووە، سەرچاوەیەکن بۆ تێگەیشتن له ڕۆڵی فرمێسک له مێژووی کۆمەڵایەتیی کورددا.

بۆیە هەر بابەتێکی نووسراو لەم بوارەدا دەتوانێت لە بونیادنانی گێڕانەوەیەکی مرۆیی مێژووی کورددا پشکدار بێت، واتە تەنها لە جەنگ و سیاسەتدا کورت نەکرێتەوە، بەڵکو (هەست) و (ئەزموونی کەسی)ی خەڵکی وەک پێکهاتەیەکی بنەڕەتی نووسینی مێژوویی لەخۆ بگرێت. ئەم مێژووە دەتوانرێت لە ڕێگەی هۆنراوە میللییەکانەوە و نووسینی سەر کێلی گۆڕەکان و ئەدەبی کوردیی نوێوە وردتر بنووسرێتەوە، کە دیمەنەکانی خەم و گریانەکانیان تۆمارکردووە، وەک (گۆڕستانی چراکان)ی شێرکۆ بێکەس.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین مێژووی گریان تەنها مێژووی هەڵڕشتنی فرمێسکەکان و تۆمارکردنی ڕووکەشییانەی کردەی گریان نییە، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ و کارلێککردنی لەگەڵ مەرگەساتەکان و خۆشی و و ژیاندا. وەرگرتنەوەی دەنگی ئەو کەسانەیە، کە دەنگیان تۆمار نەکراوە، دواتر ئامرازێکە بۆ بینینی مێژوو بە چاوی فرمێسکاوییەوە، بەڵام سوکایەتی بە فرمێسکەکان ناکات، بەڵکو وەک بەڵگەنامەیەکی گرنگ لێی دەڕوانێت.

دواتر مێژووی گریان هەوڵێکی زانستییە بۆ تێگەیشتن لەوەی کۆمەڵگەکان چۆن گوزارشتیان لە ناڵاندن و ئەوین و توڕەیی و خەم و پەژارەی خۆیان کردووە. بۆ گەلی کوردیش، گێڕانەوەی ئەم مێژووە و خوێندنەوەی لە ژێر ڕۆشناییی مەرگەسات و هیواکانیدا، دەتوانێت هەنگاوێک بێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەبیرچوونەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی هۆشیاریی بەکۆمەڵ لە ناوکۆیەکی مێژوویی و سۆزداریی مرۆڤدۆستانەدا.

(٩/٧/٢٠٢٥)

سەرچاوەکان

١)کامەران محەمەد: مێژووی سۆزەکان (سۆزە فەرامۆشکراوەکان لە گێڕانەوەی نەریتیید)، ژنەفتن (ماڵپەڕێکی هزریی و کلتوورییە)، (30ی حوزه‌یران، 2025)، (https://jineftin.krd/2025/06/30/%d9%85%db%8e%da%98%d9%88%d9%88%db%8c-%d8%b3%db%86%d8%b2%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86/?fbclid=IwY2xjawLa_YJleHRuA2FlbQIxMQABHnXuAg_m22f6dyPIgkB4NJpFhwbE8s7QgXNrVFUnkS9aVPvpDrLU9vxdqOP7_aem_y4itABps26vby_WKWyIopQ).

٢)توم لوتز: تاریخ البکاء (تاریخ الدموع الطبیعی و الثقافی)، ترجمة: عبدالمنعم محجوب، صفحة سبعة للنشر و التوزیع، الطبعة الثانیة، المملکة العربیة السعودیة، ٢٠٢٣.

٣) شێرکۆ بێکەس، گۆڕستانی،چاپی یەکەم، ناوەندی بڵاوکردنەوەی نیشتیمان، سنە، ١٣٩٤.

4)  Barbara H. Rosenwein, Emotional Communities in the Early Middle Ages (Ithaca, NY: Cornell University Press, 2006.

The post مێژووی گریان appeared first on ژنەفتن.

مێژووی سۆزەکان
سۆز و مێژوو… ئاوێزانبوونێکی پێویست

کایەی مێژوونووسی لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەمەوە، گۆڕانکارییەکی قووڵی مەعریفی بەخۆوە بینی، کە سەرنج و گرنگپێدانەکانی لە بونیادە گەورەکانەوە بۆ ئەزموونە تاکەکەسییەکان و لە گێڕانەوە گشتگیرەکانەوە بۆ گێڕانەوە تایبەت و ڕۆژانەیی و هەڵچوونەکان گواستەوە. لەم ناوکۆیەدا (مێژووی هەستەکان) وەک پانتایییەکی نوێی توێژینەوە دەرکەوت، ئامانج لێی تێگەیشتنە لەوەی کە مرۆڤ چۆن هەستەکانی خۆی دەردەبڕێت و چۆن واتای ئەم هەستانە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانی بەسەردا دێت. (باربارا ڕۆزنڤین و ڕیکاردۆ کریستیانی) جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئەم مێژووە تەنها لە وەسفکردنی هەستدا خۆی قەتیس ناکات، بەڵکوو دەرگایەک بۆ پرسیارکردن لە کولتوور و جەستە و زمان و دەسەڵات دەکاتەوە[1].

ئایا مێژوونووس دەتوانێت مێژووی هەستەکان بنووسێتەوە، وەک چۆن مێژووی سیستەمی سیاسی و جەنگەکان دەنووسێتەوە؟ ئایا سۆزەکان دەتوانن – بە سروشتە خودی و تاکەکەسییەکەیانەوە – ببنە دەرچەی بونیادنانی (گێڕانەوەی زانستی)، واتە هاوتای ئەو گێڕانەوانە بن، کە لەسەر بنەمای بەڵگەنامە و دەستنووسەکان دامەزراون؟ ئەم پرسیارانە هەتا ئەم دوایییانە وەک پرسگەلێکی ئەندێشەیی دەهاتنە بەرچاو، بەڵام ئێستا لە نێوجەرگەی ئەو سەرقاڵییە مەعریفییانەدان، کە یەکێک لە نوێترین کایەکانی توێژینەوە مرۆڤایەتییەکان دەجووڵێنێت، ئەویش (مێژووی سۆزەکان History of Emotion)ە. لەم چەند دەیەی دواییدا مێژوونووسان دەستیان بە لێپرسینەوە لە (مۆرکە تەواو عەقڵانی)یەکەی مێژووی نەریتی کرد، ئەوان میتۆدێکی نوێیان پێشنیار کرد، کە سۆزەکان نەک تەنها وەک دیاردەگەلێکی تاکەکەسی یان دەروونی بناسێنن، بەڵکوو وەک بونیادی کۆمەڵایەتی و کولتووری و مێژوویی پێشکەش بکەن، کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە و لە هەمان کاتیشدا دەکەونە ژێر کاریگەریی کۆمەڵگەوە و لە ڕێگەی زمان و ڕەفتار و دامەزراوەکانەوە دەنوێنرێن.

لە هەستناسییەوە بۆ مێژووی هەستەکان

ئەم کایە لە ڕووی تیۆرییەوە لەگەڵ کارەکانی (پیتەر ستیرنز Peter N. Stearns) و هاوسەرەکەی (کارول زیسویتز ستیرنز Carol Zisowitz Stearns) و لە هەشتاکانی سەدەی بیستەمەوە دروست بوو. ئەویش لەمیانەی ئەوەی کە ناوی لێنرا (سۆزناسی Emotionology)، ئەوەش میتۆدێک بوو، هەوڵی توێژینەوەی ئەو (پێوەرە کۆمەڵایەتی)یانەی دەدا، کە زیاتر تەحەکومییان بە دەربڕینە سۆزدارییەکانەوە وەک لە توێژینەوەی خودی سۆزەکانەوە دەکرد[2]. ئەم دامەزراندنە یارمەتیدەر بوو، بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی بابەتی بە سۆزەکان ببەخشێت، هەتا بتوانرێت شوێنپێی هەڵبگیرێت. ئەوەش بواری بۆ نزیکخستنەوەیەکی میتۆدی فراوانتر و قووڵتر کردەوە.

دواتر (ویلیام ڕیدی William Reddy) چەمکگەلێکی پێشەنگانەی وەک (سیستەمی سۆزداریی) و (بێژە سۆزدارییەکان)ی هێنایە ئاراوە[3]، ئاماژە بەوە دەکەن، کە گوزارشتکردن لە سۆزەکان تەنها گواستنەوەی بارێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکوو نواندنێکی زمانەوانییە، کە خودی سۆزەکە پێک دەهێنێت. ئەمە لە کاتێکدا (باربارا ڕۆزنڤین Barbara Rosenwein) چەمکی (کۆمەڵە سۆزدارییەکان)ی بەکار هێنا[4]، ئەوەش ئەوە نیشان دەدات، کە چۆن کۆمەڵە مرۆیییەکان، لەمیانەی کات و شوێندا، هەندێک شێوازی دەربڕینی سۆزداری بەکار دەهێنن، کە ناسنامە و کولتوور و دەسەڵاتی کۆمەڵەکە پێک دەهێنێت.

لە کتێبە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ (ڕیکاردۆ کریستیانی) بە ناوی (مێژووی سۆزەکان چییە؟) (2020) ڕۆزنڤین هەوڵ دەدات، ڕوانگەیەکی پانۆرامایی بۆ ئەو کایە تیۆری و میتۆدۆلۆژییانە پێشکەش بکات، کە سەبارەت بە سۆز لە مێژوودا دروست بوون، جەختیش لەوە دەکاتەوە، سۆز لە ڕووی بایۆلۆژییەوە وەستاو نییە، بەڵکوو بونیادێکە، لە ڕووی مێژوویییەوە بەپێی سیستەمی کولتووری و کۆمەڵگەیی دەگۆڕێت، تەواو وەک چۆن ئایدیۆلۆژیا و زمان و دامەزراوەکان دەگۆڕدرێن[5].

پراکتیککردنێکی میتۆد

لە کۆتاییی بەشی دووەمی کتێبەکەیاندا، نووسەران (پیتەر ستیرنز و کارول زیسویتز ستیرنز) پراکتیککردنێکی زیندوو بۆ ئەو میتۆدانە دەخەنە ڕوو، ئەویش لە میانەی شیکردنەوەی چەمکی (هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری) لە بەڵگەنامەی (جاڕنامەی سەربەخۆییی ئەمریکا (١٧٧٦)) و لە ناوکۆ سۆزداری و سیاسییەکانی سەردەمی ڕۆشنگەریدا[6].

1. میتۆدی سۆزناسی: ئەم ڕوانگەیە (بەختەوەری) وەک بەشێک لە پێوەرێکی کولتووری دەبینێت، کە لە سەدەی هەژدەهەمدا باڵادەست بوو، ئەویش کولتووری ڕۆشنگەری بوو. دیارە بەختەوەریی بە پێوەری (فەزیلەت) و (ئامانجی ڕێکخستنی سیاسی) دادەنرا. بەم شێوەیە باسکردنی لە جاڕنامەکەدا، گوزارشت لەو پشتگیرییە دەکات، کە بە (پێوەرێکی سۆزداریی باو)ی سەردەمی ڕۆشنگەری دادەنرا[7].

2. میتۆدی سیستەمی سۆزداریی (ریدی): لەم ڕوانگەیەوە دەتوانرێت خستنەڕووی بەختەوەری وەک مافێک کە شیاوی بە کاربردن نییە (حق غیر قابل للتصرف) و وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هەستکردن بە خەمۆکی و ستەمکاری و زەوتکردن لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانییدا لێک بدرێتەوە. واتە (بەختەوەری) گوزراشتکردن بوو لە سیستمێکی سۆزداریی نوێ، کە مەبەست لێی جێگرتنەوەی ئازاری کۆلۆنیالیزم بوو[8].

3. میتۆدی کۆمەڵگە سۆزدارییەکان (ڕۆزنڤین): دەتوانرێت واژۆکارانی جاڕنامەکە، وەک (کۆمەڵگەیەکی سۆزداری) تەماشا بکرێن، کە دیدێکی سۆزداریی یەکگرتوویان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی هەبوو. بۆ نموونە تۆماس جێفرسۆن (بەختەوەری) وەک زاراوەیەکی یاسایی نەنووسیوە، بەڵکوو وەک سەدا و دەنگدانەوەی هەستێکی بەکۆمەڵی دەستەبژێرێک داناوە، کە (ئەلێکساندەر پۆپ)یان خوێندووەتەوە و بەختەوەری بە ئامانجی مرۆڤ دەزانن[9].

جەستە و سۆز و بواری گشتی:

یەکێک لە گۆڕانکارییە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی مێژووی سۆزەکان، ئەو گواستنەوەیە بوو، کە لە ڕوانین بۆ دانانی سۆز وەک پرسێکی (خودی ناوەکی) بۆ بینینی وەک دیاردەیەکی (بەرجەستەکراو)ی پەیوەست بە بواری گشتی و ژینگەی ماددییەوە گۆڕا. سۆز لە ڕێگەی جەستەوە پراکتیک دەکرێت، هاوکات بەپێی ئەو ژینگەیەی کە تێیدایە، سنوودار دەکرێت یان هان دەدرێت. لێرەدا پشکدارییەکانی کەسانێکی وەک (مۆنیک شیر Monique Scheer) کە چەمکی (سۆز وەک پراکتیک)ی پەرەپێدا، ئەویش بە سوودوەرگرتن لە تیۆریی کایەی کۆمەڵایەتیی (پیێر بۆردیۆ). بە بڕوای (شیر) سۆز تەنها لە هەناوی دەروونەوە لەدایک نابێت، بەڵکوو لە ڕێگەی سرووت و جووڵە و زمانەوە پێک دێت و دەبێتە خوویەک، کە لە ژینگەی کۆمەڵایەتیدا بەرهەم دەهێنرێتەوە[10].

لەم ڕوانگەیەوە لێکدانەوەکان جیاوازن: هەندێک لە توێژەران وەک بوونێکی داخراو و سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ جەستەدا دەکەن (bounded body)، بەڵام هەندێکی تر وەک قەوارەیەکی پێکداچوو و تێکچڕژاو لەگەڵ ژینگەکەیدا (prous body) لێی دەڕوانن، کە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەندازیاری تەلارسازی و شتەکان و پەیوەندییەکان، ئەمەش ئاسۆگەلێکی نوێ بۆ خوێندنەوەی پەیوەندیی نێوان سۆز و شوێن و یادەوەریی بەکۆمەڵ دەکاتەوە.

شەرمەزاری وەک نموونە

پیتەر ستیرنز لە کتێبی (شەرمەزاری: مێژوویەکی کورت)[11]دا، نموونەیەکی پراکتیکی دەخاتە ڕوو، بۆئەوەی ئەوە پیشان بدات کە مێژووی سۆزەکان دەتوانێت چ (زانین)ێک بەرهەم بهێنێت. ئەو تەنها هەر باسی پەرەسەندنی شەرمەزاری لە کولتوورە جیاوازەکاندا ناکات، بەڵکوو ئەوە شی دەکاتەوە، کە چۆن وەک ئامرازێکی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی بەکار هێنراوە، بەتایبەت لە کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانی پێش سەردەمی نوێ، واتە لە ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکای باکووردا. دواتر لەگەڵ پەرەسەندنی تاکگەرایی لە سەدەی نۆزدەهەمدا، ڕۆڵی شەرمەزاری دەستی بە پاشەکشەکردن کرد، بۆئەوەی لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە شێوەگەلێکی نوێی وەک (شەرمەزاریی میدیا) و (شەرمەزاریی جەستەیی) بگەڕێتەوە.

ستیرنز بە وردی مەترسیی بەراوردکردنی ڕەوشتی باو لە نێوان ئەو کۆمەڵگەیانەی کە سەرنج لەسەر (شەرمەزاری) و ئەو کۆمەڵگەیانەی سەرنج لەسەر ( تاوانبار) چڕ دەکەنەوە، ڕوون دەکاتەوە. ئەو وادەبینێت، ئەو کۆمەڵگەیانەی لەسەر چەمکی شەرمەزاری ڕاوەستاون، لەڕووی ئاکارییەوە لە کۆمەڵگەکانی دیکە کەمتر نین، بەڵکوو تەنها ئەوەیە کە ئەوان خاوەنی سیستەمێکی ئاڵۆزی ڕێکخستنی ڕەفتاری بەکۆمەڵن[12]. ئەمەش توێژینەوە لە شەرمەزاری دەکاتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییەکانی (دەسەڵات و ناسنامە و دیسیپلینەکان) لە کۆمەڵگاکاندا و لەمیانەی تێپەڕبوونی کاتدا.

ڕەخنە لە دابەشکردنە زەمەنییەکان و بانگەشەکردن بۆ پێکداچوونی مەعریفی

ئەوەی ڕۆزنڤین، ڕیدی، شێر و ستیرنز یەکدەخات، ڕەخنە توندەکەیانە لەو دابەشکارییە زەمەنییە نەریتییەی کە سەردەمی کۆن و سەدەکانی ناوەڕاست و نوێ لەیەکتر جیا دەکاتەوە. ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن، سۆزەکان ئەو جۆرە پچڕان و دابڕانە زەمەنییانە ناناسن، بەڵکوو بە شێوەیەکی نەرم و نیان بەپێی سەردەمەکان دەجووڵێن و دەگۆڕدرێن و خۆیان دەگونجێنن، بەپێی گۆڕانکارییە سیاسی و ئایینی و تەکنەلۆژییەکانیش دادەڕێژرێنەوە. بۆیە لێکۆڵینەوە لە سۆزەکان ئەوە لە مێژوونووس دەخوازێت، کە خۆی لە سنووری سەردەم (قۆناغ)ە مێژوویییەکان ڕزگار بکات و شێوازێکی مێژووییی ماوەدرێژ بگرێتەبەر.

جگە لەوەش زۆربەی تیۆریستەکانی مێژووی سۆزەکان، داوای (بەیەکداچوونی مەعریفی زیاتر) دەکەن. چونکە ناتوانرێت سۆزەکان بە دابڕان لە دەروونناسی، مرۆڤناسی، زمانناسی، زانستی مێشک و دەمار و… تاد لێی بکۆڵرێتەوە، ئەمەش وایکردووە، ئەم کایە ببێتە یەکێک لە کراوەترین بواری هاوکارییە توێژینەوە هاوچەرخەکان. لەم ناوکۆیەدا (ستیرنز) ئاماژە بەوە دەکات، کە بەرهەمی مێژوونووسان دەتوانن ڕاستەوخۆ لە پەرەپێدانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی هاوچەرخدا بەشداری بکەن، هەروەک مێژوو خۆی دەبێتە ئامرازێک بۆ تێگەیشتن لە ئێستا، نەک تەنها ڕابردوویەکی مردوو[13].

بەمشێوەیە دەتوانین بڵێین مێژووی هەستەکان تەنها هەوڵێکی ڕۆمانسی نییە، بۆ زیندووکردنەوەی سۆزە لەبیرکراوەکان، بەڵکوو پڕۆژەیەکی زانستی ڕەخنەگرانەیە، کە سەرلەنوێ پرسیار لە بنەڕەتەکانی خودی مێژوونووسی دەکات. ئەویش بە سەرنج خستنە سەر سۆزەکان، تیشک دەخاتە سەر پەراوێزخراو و فەرامۆشکراوەکان، دەنگ و شوێنیش بۆ مرۆڤە بێدەنگەکانی مێژوو دەگێڕێتەوە، وەک: ژن، منداڵ، پەراوێزخراوەکان و تەنانەت جەستەکانیش. ئەوە مێژووی چرپە و فرمێسکەکانە، نەک تەنها مێژووی گوتار و شمشێرەکان.

بەم واتایە مێژووی سۆزەکان تەنها کایەیەکی نوێ نییە، بەڵکوو بانگهێشتکردنێکە بۆ سەرلەنوێ بەخۆداچوونەوە، بۆ ئەو بیرکردنەوانەی بەرامبەر بە مێژوو هەڵمانگرتووە، و دان بەوەشدا بنێین، کە ئەوەی مرۆڤەکان بە درێژاییی سەردەمەکان دەجووڵێنێت، تەنها بەرژەوەندی و عەقڵانییەت نییە، بەڵکوو خۆشەویستی و توڕەیی و ئازار و ترسیشە.

(٢٨/٦/٢٠٢٥)

[1] (FRANCESCO BUSCEMI: What is the History of Emotions? Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani, (https://oajournals.fupress.net/index.php/cromohs/article/download/11714/11236/13335).

[2] ( Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani, What is the History of Emotions? (Cambridge: Polity Press, 2018).

[3] ( William M. Reddy, The Navigation of Feeling: A Framework for the History of Emotions (Cambridge: Cambridge University Press, 2001).

[4] ) Barbara H. Rosenwein, Emotional Communities in the Early Middle Ages (Ithaca, NY: Cornell University Press, 2006).

[5] ) Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani, What is the History of Emotions? (Cambridge: Polity Press, 2018).

[6] ) FRANCESCO BUSCEMI: What is the History of Emotions? Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani.

[7] ) FRANCESCO BUSCEMI: What is the History of Emotions? Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani.

[8] ) FRANCESCO BUSCEMI: What is the History of Emotions? Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani.

[9] ) FRANCESCO BUSCEMI: What is the History of Emotions? Barbara H. Rosenwein and Riccardo Cristiani.

[10] ) Monique Scheer: Are emotions a kind of practice (and is that what makes them have a history)? A Bourdieuian approach to understanding emotion, (https://philpapers.org/rec/SCHAEA-6), (28/6/2025).

[11] ) Peter N. Stearns, Shame: A Brief History, University of Illinois Press, 2017.

[12] ) Peter N. Stearns, Shame: A Brief History, University of Illinois Press, 2017.

[13] ) Peter N. Stearns, Shame: A Brief History, University of Illinois Press, 2017.

The post مێژووی سۆزەکان appeared first on ژنەفتن.

چێژی سێڵفی
سێڵفی لە ساتەوەختی (هایپەر مۆدێرن و  سایبەر مۆدێرن) هەر نمایشکردنی جەستە نییە؛ بەڵكە ڕەمزی گۆڕانکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانە، تەواوی نێوەندگیرییەکان ڕەت دەکاتەوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە جیهانەوە دەکات. سێڵفی دوورکەوتنەوەیەكە؛ ڕێگا بۆ مرۆڤی مۆدێرن خۆش دەكات؛ سوبێکتی خۆی دەستكاری بكات! نەک هەر هێندەش بەڵكوو تەواوی تێگەیشتنمان بۆ کات و شوێن و لە سەرووی هەمووشیانەوە پەیوەندیمان بە زمان (لە مەجاز و وێنە)دا دەگۆڕێت؛ هەموو ئەوانەش لە تێكەڵاوكردنی ناسنامەی ڕەگەزییەوە دەست پێ دەكات؛ بەو مانایەی کە بوونی مەجازی ئێمە ناسنامەی دیجیتاڵی ئێمەیە، نەك بوونی ڕەگەزی؟! ناسنامەی دیجیتاڵی ڕاڕایییە، لەوێشەوە دەتوانین ئارەزووی سێكسی ((ئەو شتەی کە نیمانە و بەردەوام وێڵی بەدەستهێنانین)) لە ئارەزووی كلیككردندا بەدەستی بهێنین و چێژی هەنووکەیی لێوەرگرین.

بەڵام ئایا سێڵفی وەك “نیگاتێبڕین- تێڕوانین” بە مانای (كۆبوونەوەی چێژ لە خاڵێك، لە ئەندامێك- ئۆڕگازم) و “بینین- پەرتبوون” بە مانای (بڵاوبوونەوەی خاڵەكانی چێژ لێرە و لەوێ) چۆن تێكەڵ بەیەك دەكات؛ بە مانایەكی دیكە ئایا سێڵفی لە فەزای مەجازییدا چۆن دووالیزمەكانی (بینین، نیگا- تێبڕین) و (دزەنیگا، گێڕانەوەی نهێنی) لەڕێگای ئارەزووی سێكسی و چێژەوە راڤە دەكاتەوە؟

ئەوەی لە زۆر ڕووەوە ئاشکرایە؛ ئەوەیە، كە سێڵفی لەڕووی زمانی گێڕانەوەوە بەرەنگارییەکی تووندی حیكایەتە گەورەكانە و لەڕووی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیشەوە ئەو ساتەیە، كە ڕاستیی ڕەها پارچە پارچە دەكات؛ لەڕووی سیاسییەوە ناسنامەكان تێکەڵ بەیەك دەکات. بەكورتی بەرەنگاربوونەوەی حیكایەتەكان لە ئاوابوونی زمانی گێڕانەوەدا لە (مەجازی وێنە)دا دەنوێنێ و  پارچە پارچەكردنی ڕاستی لە (بڕوابوون) بە فرە ڕاستییەوە دەبینێتەوە، بەڵام تێكەڵاوكردنی شوناس لە (لادانی سێكسی)یەوە هەڵدەگرێتەوە! بەو مانایەش ئەوەی لە چێژی سێڵفیدا دەردەكەوێت، هیچ جیاوازییەك لەنێوان ئاوابوونی زمانی گێڕانەوە و پارچە پارچەكردنی ڕاستی و تێكەڵاوكردنی شوناسەكاندا ناكات؛ ئەو قسەیەش وەك ئەوەیە بڵێین هیچ جیاوازییەك لەنێوان تووندوتیژی كۆمەڵایەتی و سیاسی و سێكسییدا نییە! بۆ بنەمای هەموو ئەوانەش لە فرۆید نزیك دەكەوینەوە كە دەڵێ ((هیچ جیاوازیەک لەنێوان سەربڕین و خەساندندا نییە)).

کەواتە چێژی سێڵفی، هەوڵدانە بۆ لەقەڵەمدانی بوونێکی دیكە لەنێوان (سەربڕین) وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی و (خەساندن) وەك چەمكێكی دەروونشیكاری!  بەڵام ئەوە کاتێک دێتە دی، کە هەردوو ڕەگەز تەسلیمی چێژی (هایپەرواقیع) بن و بتوانن خاوەندارێتی چێژ بەرەو ئارەزووی زانین تێپەڕێنن؛ كاتێك کە ئارەزووی بینین (خەساندن- درزی بینین)ی دەروونشیكاری لە ساتەوەختی چێژی هایپەر مۆدێرن و ئارەزووی نیگا-تێبڕین (نائامادەییی سەر- لەكاتی سەربڕین)ی كۆمەڵایەتی لە ساتەوەختی چێژی سایبەر مۆدێرندا دەدۆزینەوە! وەك ئەوەی بڵێین (فرەیی-زێدەیی) لە (تۆڕی ئەلیكترۆن جۆراوجۆر)دایە، یان هاوتاكردنی بینینی مێ و نیگا-تێبڕینی نێر شتێكی دەستكردە و دەبێت فێری بین. بەو مانایەش چەمكی دەروونشیكاری و دیاردەی كۆمەڵایەتی لە سەرکوتکردنی ئارەزووی سێكسی (لەڕێگای ڕووخساری جوان و ڕۆناكی وێنە- سێڵفی)دا هەڵدەگرینەوە. بۆ نموونە: نێر و مێ لە چركاندنی سێڵفیدا بینین و نیگا-تێبڕین ئاوێتەی یەكتر دەكەن.

(سەربڕین/ خەساندن)

لە فەزای مەجازییدا

بێگومان بنەمای (سەربڕین/ خەساندن) هەر تەنها (ئاوابوونی زمانی گێڕانەوە) و (پارچە پارچەكردنی ڕاستی) و (ئاوێتەبوونی ناسنامەكان)ی لێناكەوێتەوە؛ بەڵكە زێدەبوونی (نائامادەبوون)یشی لەخۆدا حەشار داوە، كە لە بنەڕەتدا نیشانەی خەساندنە؛ وەك چۆن ڕۆڵی سەرەكی لە تێپەڕاندنی ئارەزووی سێكسییدا هەیە! بۆ نموونە: نیگەرانییە بەردەوامەكانی بینین و نیگا-تێبڕینی (هەردوو ڕەگەز) لە زێدەشارەزایی سێڵفی، وەك ئەزموونی بەرگریکردنی گرژئامێزی “ئامادەبوون- ڕەپبوون”، كە نیشانەی “نائامادەبوون- خەساندن”ە… بە هەرحاڵ، گرژبوونی ماسوولكەكان و دڵەڕاوکێی (نائامادەبوون- خەساندن) بە چەندین شێوەی مەجازی بەرگری لە (ئامادەبوون- ڕەپبوون) دەکات! لێرەوە ئەگەر پرسیارێك هەبێ ئەوەیە، كە ئایا كردەی سێڵفی و كردەی خەساندن؛ ئارەزووی سێكسی و ئارەزووی كلیك؛ ئامادەیی و نائامادەیی هاوواتا دێنەوە؟!

وەک چۆن سێڵفی جوانییەکانی ڕووخسار و ڕۆناكی و تاریكی لەشولار و سەرنج و گۆشەنیگا و دزەنیگا و ئاگایی (بینینی ڕاڕا) لە بارەی ڕاستی و جیاوازیی جێندەرییەوە پەرت پەرت دەکات، لەبەرانبەریشدا (دەروونی نائامادەی ڕاڕا) بۆ خوڵقاندنی دەمامکێکی ڕووکەش و (دیمەنێکی قەشەنگی ئامادەییی دەرەکی) كۆ دەكاتەوە؛ بە هەمان شێوە وێنەی سێڵفیش وەك چەشنە بەرگرییەک لە دژی ئەو دەرەكی و ناوەکییە جاڕزکەرە نادڵنیایەی (ڕەپبوون و خەساندن) گرژ و خاو دەبێتەوە.

بەمجۆرە (سێڵفی) دەرکەوتنی ئەو (ڕەپبوون و خەساندن)ە چێژدارەیە، كە بە تەنها تایبەت نییە، بە مێ و نێرەوە؛ بەڵكوو دەركەوتنی زانینێكی بەربڵاوە بۆ زێدەكلیك و دەستاودەستكردنی جۆراوجۆر! بەو مانایەش سێڵفی (مێ یان نێر) نییە؛ بەڵكوو زادەی ترس و دڵەڕاوكێ و فێربوونی زێدەگریمانكراوی (نائامادەیی- ئامادەیی)یە، كە لە زێدەخەیاڵی هەردوو ڕەگەزدا دێتە بەرهەم.

ئەگەر لەنێوان ئامادەیی و نائامادەیی، نەرێنییەك، (دزەنیگا)ییەك، ئەنلایكێك هەبێت، ئەوە لەڕووی سایکۆلۆژییەوە پێکهێنەر و درووستکەری ئەنگێزەی سێکسی لادەرانەیە، لای هەر یەکە لە ژن و پیاو، بەڵام لە نمایش و دەرکەوتنی فەزای مەجازی بە تایبەتی و ڕوونتریش لە هاوتاكردنی ئارەزووی سێكسی بە ئارەزووی زێدەكلیك، ئەو ئەنگێزەیە وەك یەکێک لە پاڵنەرەكانی سێڵفی دەردەكەوێت! بەڵام بە گشتی سێڵفی وەک بەهێزترین پێكداچڕژانی ئامادەییی نائامادە ملکەچی ڕێکخستنێکی تووندی فێربوون و زانیارییەكانە، نەك هەر بەتەنها لەڕووی چێژەوە، بەڵكوو وەک دەروونشیكاری و پەیوەندیی كۆمەڵایەتی و سیاسیش؛ بەو مانایەش لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا سێڵفی بنەماگەلێکی تووندی فێربوون و زانیاری لە هایپەر مۆدێرن و  سایبەر مۆدێرندا بەدەست هێناوە، کە وەک (بەرهەمهێنان) و (ڕێکخستن) و (بەجێهێنان) شێوەی گرتووە، لەکاتێکدا لەڕووی کولتوورییەوە پتر لەژێر دووبارەبوونەوەی تاقیكردنەوەدایە، کە چەشنەکانی شێوەگرتنی جێگیر تێدەپەڕێنێت!! مەبەستم لەوەیە کە زیاتر وەک لادەری فۆرم دەگەڕێتەوە، نەك وەك جەوهەری خەیاڵ و فانتازیا.

كەواتە ئەگەر تووندوتیژی سەربڕین و تووندوتیژی خەساندن، یان بە مانایەكی دیكە پیاو وەك چەقۆ، ژن وەك برین، لە تەرجەمەكردنی ئاوابوونی زمانی گێڕانەوە و پارچە پارچەكردنی ڕاستی و ئاوێتەبوونی ناسنامەكان هەڵگرینەوە، لەوێشەوە ئارەزووی سێكسی (وەك فێربوون) لەو مانا تەقلیدییانەوە (بۆ زانین) تێپەڕێنین؛ یان چاوی تاقیكردنەوەی چێژی سێڵفی هاوتای چێژی زێدەكلیك بكەین… ئەوە لەلایەک لابردن و داماڵینی ڕەگەزی دەسەپێنین؛ لەلایەكی دیكە سەرکوتکردنی ڕەگەزی لە نیگا-تێبڕین و بینیندا هاوواتا دەبینینەوە! بەمجۆرەش دەگەینە ئەوەی كە سێڵفی وەك پرسیارێكی (هزر-ی) بە چاوی مەجازەوە جیهان (دە-بینێت).

مەجاز و وێنە

(چرکەساتی زێدەکلیکی ڕاگوزەر)

جوانی سێڵفی دەكەوێتە بەر چركەساتی زێدەلایكی ڕاگوزەرەوە، بەڵام مەرج نییە، هەمیشە بە هەستێکی جوانکارییەوە پەیوەست بێت؛ بەو مانایەی هەمیشە ڕیشەی ئەنلایك و نەرێنی لە پێناسەی نەریتی هونەرییدا بەشێكی زۆری ڕاستی لەخۆدا هەڵگرتووە؛ كەواتە سەپاندنی جوانی هونەری مەرج نییە، بەدوای بەرهەمهێنانی هونەری جوانییەوە بێت؛ بەڵكوو هەندێجاران بەدوای ئیدانەکردنی دیدگایەکی دیاری واقیعەوەیە، یان بۆ نزیکبوونەوە لە وێنەی (ڕاڕای ناوەوە)ی خۆی دەگەڕێت؛ واتە سەپاندن هەمیشە بەدوای درزی لایك و نەرێنی و ئەنلایكەوەیە! كەواتە ئەگەرچی وێنەی سێڵفی لە ژیانی ڕۆژانەدا پێگەیەکی هونەری داگیر دەکات، بەڵام مەرج نییە هەمیشە لە یەك گۆشەنیگایەوە سەیری بكەین. چونكێ هەندێكجاران دەكەوێتە نێوان (ئارەزوو) و (پێویستی)یەوە، بەو مانایەی كە ئارەزوو دەردەبڕێت و پێویستی دەسەپێنرێت.

ئەوەی لە هاوتاكردنی نیگا و ئارەزووی زێدەكلیك جەختی لێدەكەینەوە ئەوەیە، كە سێڵفی فەزای (ئارەزوو)ی تەقلیدی لە دەستداوە و وەك (پێویستی) كەوتۆتەوە، یان بە مانایەكی دیكە هەمیشە چێژی سێڵفی هەوڵ دەدات ڕاڕایی دەروونی وەك پێویست بە گرژی ماسوولكە دەرەكییەكانەوە تاقی بكاتەوە! واتە لەبری ئەوەی لەڕێگای چەسپاندن و ڕامانەوە ئامادەبێ، لەڕێگای گۆڕانكاری ڕووخسارەوە نوێنەرایەتی نائامادەیی دەكات، وەك ئەوەی رەمزی (ڕەپنەبوونی ڤالووس) لە (باڵاكردنی ڕووخسار) و ڕاڕایی سەردەمەوە بگرێت.

بەمجۆرەش هەرچەندە هونەركاری سێڵفی وەك وێنەی سەرووی مۆدێرن شیبكەینەوە، لە مانای ڕاڕایی وەك پێویستی سەردەم نزیكتر دەبینەوە، چونكە هونەركارییەكانی سێڵفی جگە لە خۆی (كە ڕەپبوونێكی ناڕەپبوونە) هیچ ئەرکێکی دیکەی نییە! كەواتە وەك (ئێلسا گۆدار، 1978) لە کتێبەكەی (من سێڵفی دەگرم، كەواتە من هەم) كە ساڵی (٢٠١٦) چاپ و بڵاوبۆتەوە، دەڵێت: ((بەبێ ئەوەی پرسیار لە مەبەستی شیاوی “هونەری” بکەین، ڕەنگە قورس بێت، قسە لە سێڵفی وەک خەیاڵی داهێنان بكەین؛ چونکە تەنها نمایشکردنی جوانی نایکاتە کارێکی هونەری))

لێرەوە دەشێ لێكنزیكردنەوەی چەمكی (ڕەپبوون) و (باڵابوونی ڕووخسار) كۆمەڵێك دیمەنی ڕاڕامان بیر بخاتەوە، كە سێڵفی وەك ڕاستەقینە بەجێیهێناوە: لە کاتێکدا وێنەی هونەری هەوڵ دەدات لە ڕاستەقینەكان دوور بکەوێتەوە؛ چونكە ناتوانێت لە (ڕەپبوون/ باڵابوونی ڕووخسار) ڕزگاری بێت، مەگەر بیخەسێنێت؟!

كەواتە سێڵفی لە بەکارهێنانی (هونەری ڕاڕا) تەنها ئامانجی خەساندنە لەپێناو بازاڕ درووستكردن. (پاشان سێڵفییەکە لە ئینستاگرام، تویتەر یان فەیسبووک بڵاو بکەرەوە…) دەمەوێ بڵێم ئەوەی لە پەیوەندیی نێوان هونەر و سێڵفیدا دەتوانین دەستی بۆ بەرین، هەر تەنها سوبێكت نییە، بەڵكە دەرکەوتنی فێڵکردنێكە کە سێڵفی تێیدا دەیەوێت واقیعی سوبێكت بۆ واقیعی ڕووخسار و واقیعی ڕاڕا، لە چوارچێوەی جیهانێكی مەجازی زێدەخەسێنراودا بگۆڕێت.

لە زمانەوە بۆ وێنە

(ڕووخساری زێدەپیرۆز)

وەك دەزانین قسەكردن لە ڕاڕای بۆ ڕووخساری زێدەپیرۆز، هەر تەنها قسەكردن نییە، لە هەژاری و دەوڵەمەندی، بەتایبەتی سەبارەت بە خۆبەبازاڕکردنی ئیگۆ لە سەردەمی ئەمڕۆدا…  چونكە ئەگەر پیرۆزی ڕووخسار لەگەڵ پیرۆزی ئایینی بەراورد بكەین؛ دەبینین هونەری ئایینی لە هونەری سێڵفی جیایە! چونكە هونەری ئایینی لە (ناوەوە)ی خۆیدا سیمایەكی پیرۆزی هەڵگرتووە و هەوڵی دەربڕینی ئەو سیمایە دەدات؛ لە كاتێكدا هونەری سێڵفی وەك “ئایکۆنی میدیا” لە (دەرەوە) سیمایەكی پیرۆز دەنوێنێ و هەوڵی بە بازاڕكردنی دەدات! بەڵام ئەوەی لە پەرستنی ئایین دەردەكەوێت: بڕوابوونە! ئەوەی لە پەرستنی ڕووخسار وەک هێمای تاکایەتی و ڕاڕایی دەردەكەوێت: ناتووندوتیژییە! بڕوابوون، بێهودە بنەماكانی خەساندن دادەپۆشێت! ناتووندوتیژی بنەماكانی خەساندن بە شێوازی جیاواز بەرەوپێشەوە دەبات و لە ڕاڕایی بێهودە نابێت؟!

هەموو ئەو شۆڕشە تەکنۆلۆژی و مرۆیی و کولتووری و جوانیناسی و کۆمەڵایەتییانەی کە جیهان ناسیویەتی؛ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ئیگۆدا هێناوەتە ئاراوە، ناوی ناوە “منی دیجیتاڵی”… ئەگەرچی ئێمە گەیشتوینەتە ئەوەی، كە لەگەڵ نوقمبوونی خۆمان لە زێدەمەجازییدا؛ هەست بکەین زمانی گێڕانەوەمان لەدەست داوە و بە هۆی لەدەستدانی ئەو زمانەش حەقیقەتی واقیعی پارچە پارچە بووە و ناسنامەكان تێكەڵاوی یەكتر بوونە و هەمیشە لە ئامادەییی چرکەساتی زێدەکلیکی ڕاگوزەردا دەژین… ئەو هەموو چالاكییە بێ حەسانەوەیە، پێویستی ئازادی و وێنە و ڕووخسارە پیرۆزانە، شتێك دەیانگرێتە باوەش، ئەویش گرژبوونی ماسوولكە دەرەكییەكان و نەخۆشییە دەمارییەكانی سەردەم و ڕاڕایییە. كەواتە لە چوارچێوەی “لینک”ێکی هەمیشەیی بەستراودا دەژین و چیتر ((بوونەوەری فڕێدراوی نێو زمانی –لاكان-ی نیین)) بەڵكوو بوونەوەرێكی بەستراوین بە ڕاڕایی زێدەكلیكەوە.

لەم قۆناغەدا دانانی پێناسەیەکی نوێ بۆ مرۆڤ، واتە دانانی هاوبەشییەكی کۆمەڵایەتی نوێ لەسەر بەردەوامی پەیوەندی خۆشەویستی و قبووڵكردنی جیاوازی، كە بەرەو لەدایکبوونێكی زێدەلەدایکبوونەوەمان دەبات… مرۆڤ چیدی ئەو کەسە نییە، کە کۆنتڕۆڵی دەوروبەر و جیهان دەکات؛ بەڵكوو ئەو کەسەیە، کە بۆ پەیوەندییە جێگیرنەبووەكان لە خۆشەویستی تێدەپەڕێ بۆ زێدەخۆشەویستی؛ مەسەلەکە هەمیشە مەسەلەی ((ئەو شتەیە کە بەردەوام وێڵی بەدەستهێنانین)) ئەویش خۆشەویستییە، تەنانەت کاتێک باس لە جیاڕەگەزبازی دەکەین، هەموو شتێک باس دەکەین بۆ ئەوەی بەردەوام هەنگاو بۆ زێدەخۆشەویستی؛ خۆشەویستی ژیان، خۆشەویستی دایک و باوک و خۆشەویستی منداڵ، خۆشەویستی بۆ خودا و خۆشەویستی پارە، خۆشەویستی بۆ شکۆمەندی و خۆشەویستی بۆ خود، خۆشەویستی بۆ ئەوانی دیكە و خۆشەویستی بۆ ناسینەوە، خۆشەویستی بۆ سیاسەت، خۆشەویستی بۆ شەڕ و خۆشەویستی بۆ ئاشتی… ئەوەی بەردەوام هەست بە نەبوونی دەكەین و وێڵی بەدەستهێنانین: زێدەخۆشەویستییە.

هەولێر30/5/2025

The post چێژی سێڵفی appeared first on ژنەفتن.

جوانی لەنێوان گۆشەنیگای سێكسی/ وزەی ئیرۆتیکیدا
چەمكی جوانی لە شارستانیەتی یۆنانەوە پەڕیوەتەوە نێو شارستانیەت و كولتووری گەلانی دیكەوە. بەڵام هەتا ئێستا هزری مرۆڤایەتی پێوانەیەكی دیاریكراوی بۆ جوانی نییە، ڕەنگە هەرواش بمێنێتەوە. لە سەردەمی مۆدێرنەدا جوانی لەگەڵ نەرمی تەواو هاوئاهەنگە، نەرمی وەك هۆکاری سەرەکیی چێژ، وەک پێکهاتەیەکی جوانیی بینراو ئەژمار دەکرێت، بەو مانایەش نەرمی لەوێوە بۆ چێژوەرگرتن گونجاوتر دەردەكەوێت، كە هیچ بەرگرییەک نیشان نادات. بەڵام ئەو شتانەی زبر و تووند و تیژن، ئەندامەکان دەڕووشێنن، دەبنە هۆی ئازار و برینداركردن. ئەوەش دەبێتە هۆی گرژبوونی تووند و تیژ، یان گرژبوونی ڕیشاڵی ماسولکەکان. نەرێنیبوونی ئازار هەستی جوانی تا ڕادەی تووندی لاواز دەکات، جوانی کەم دەکاتەوە.

سروودی جوانی

لەنێو چاوانتەوە هەم ئاوابوونی خۆر

هەم سەرهەڵدانی كازیوە بەدی دەكرێن

وەك ڕەشەبای ئێواران بۆنوبەرامە دەپڕژێنی

ماچت شەرابی عیشقە و زارت هەر چەشنی گۆزەیە

قارەمان ترسنۆك و منداڵانیش بوێر و ئازا دەكەی

پێم بڵێ تۆ لە كەندڕانەوە بەرز دەبیتەوە

یان لە هەسارەكانەوە دادەبەزی

(بۆدلێر)

بیۆنگ -چول هان

فەیلەسوفی (ئەڵمانی بە ڕەگەز کۆریای باشوور) بیۆنگ -چول هان (لەدایکبووی ١٩٥٩/ سیئۆل)، مامۆستای زانکۆی هونەرەکانە لە (بەرلین)، بە هۆی توێژینەوە و وتارە سەرنجڕاکێشەکانییەوە لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا بە یەکێک لە ڕەخنەگرە هەرە وردەکانی (سەرمایەداری دیجیتاڵ) دادەنرێت. لە كۆی ڕەخنەكانیدا جەخت لەسەر چەمكی بەتاڵکردنەوەی ئەزموونی مرۆڤ و زستانی شارستانیەت و ژیانی ساتەوەختی پچڕ پچڕ و لاوازكردنی پەیوەندیی ڕاستەقینە و چێژی هونەری و جوانی.. دەکاتەوە. بیۆنگ -چول هان لە ڕێگای کارکردنی لەسەر بیری ڕۆمانتیکی ئەڵمانی و فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی، ئاماژە بە دەرفەتی جێگرەوە دەکات، هەرچەندە دەستنیشانکردنەکانی هەندێجار ڕەها دەردەکەون! بەڵام کارەکانی تێڕوانینی بەنرخ دەربارەی کۆمەڵگای ماندوو (پڕتوكاو) پێشکەش دەکات.

بیۆنگ چول هان (١٩٥٩ سئول) فەیلەسووفی ئەڵمانی

پرسیاركردنی ئه‌مڕۆ بۆ ژیان زیاد له‌ ئاستی خۆی مردووین، بۆ مردنیش زیاد له‌ ئاستی خۆی زیندووین. ناڕاستەوخۆ پرسیارێكە لەسەر چۆنیەتیی بەتاڵکردنەوەی ئەزموونی مرۆڤ، پرسیارێكە لەبارەی زستانی شارستانیەت و خۆشەویستی و جوانی و چێژی ئەدەبی و هونەری.. ئەمڕۆی (کۆمەڵگای دەستکەوت) لەسەر خودی ئەرێنی کار دەکات، لەسەر دەنگی بەردەوامی ناوەوە، کە دەڵێت (تۆ دەتوانیت) لە جیاتی (تۆ دەبێت) ئەوەش ئازادییە دژ بە ئازادی، کە مرۆڤ زیاد لە پێویست ماندوو دەکات، نەک ڕزگار بکات. چونکە دەبێ تاکەکان لەسەر ژیان بەردەوام کێبڕکێ لەگەڵ خۆیاندا بکەن.

دڵی جوانی شكاوه

ئاسمان دیار نییە، هەتا وەك (ئیمانۆیل كانت) باس لە ئه‌ستێره‌كانی بكەین، یاسای مۆڕاڵیش له‌سه‌ر كورسی له‌ناوەوەی منی عاقڵدا دیار نییە. له‌ دەرەوە لە هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بە (گرتەی نزیك) دیمەنەكان ڕۆناك دەكرێتەوە.. ئیتر ڕۆحی هیگڵی و عه‌قڵـی كانتی دژ به‌ كاره‌سات و به‌رانبه‌ر به‌ ده‌ره‌وه ڕۆڵیان تەواو بووە. (جوانیی سرووشتی) له‌به‌رانبه‌ر گرتەی ژیانی لەناكاوی (تۆ دەتوانیت) به‌ دڵشكاوی ده‌رده‌كه‌وێت.

(تیۆدۆر ئادۆرنۆ) دووبارە ژیان بە بەر جوانیی سرووشتیدا دەكاتەوە و دەڵێت: نه‌فیی شكاو، بەردەوام درووستكه‌ری جوانییه‌. بێ ئه‌و نه‌فیی شكانه‌، جوانی لاواز ده‌بێت. بەڵام ئه‌و فۆرمه‌‌ (ئادۆرنۆ)ییە بێ به‌ری نییه‌ له‌ نێودژی، چونكه‌ یه‌كێتیی ئه‌و فۆرمه‌ له‌ لایه‌ن ئەویدیكەی جوانییەوە تێكدەشكێ. بەو مانایە بەردەوام دڵی جوانی دەشكێت.

ئەی جوانی، تۆ لە بەرزاییی ئاسمانەكانەوە دێیتە خوارێ

یان لە قووڵاییی خەرەندانەوە؟

سیمات هەم دۆزەخین و هەم یەزدانی

لە هەمان كاتدا، خێر و تاوان تێكدەچڕژێنی

بۆیە دەشێ بە شەرابت بچوێنین..

ئەی جوانی!

گاڵتەجاڕانە بەسەر لاشەی مردوواندا گوزەر دەكەی

خشڵی سامناكییەكانت بێ ئەفسوون نین

ئەی شەمی شەوان، پەپوولە بەرەو تۆ دەفڕن

باڵەكانیان هەڵدەكڕووزێن و دەڵێن:

ستاییشت لێ بێ ئەی چرا!

عاشقی سووتاو شۆڕبۆتەوە بەسەر مەعشووقدا

رۆحی لە ترپەترپ دەكەوێ و نەوازش لەگەڵ گڵكۆ دەكا

( چەند كۆپلەیەك لە سروودی جوانی- گوڵی خراپە، شارل بۆدلێر، ئاراس، هەولێر، 2001. وەرگێڕانی لە فڕەنسییەوە، ئەحمەدی مەلا).

لە گوڵه‌كانی خراپه‌ی بۆدلێردا له‌ سروودی (ئاوازی جوانی) جوانی كاره‌ساتێكه‌ كه‌ ڕێكخستنی ئه‌ستێره‌كان ده‌شێوێنێت. جوانی ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌یه‌ كه‌ په‌پووله‌ خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه‌ و باڵەكانیان گڕ ده‌گرێت. مه‌شخه‌ڵ و گۆڕ (لە زمانی فڕەنسی) له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوسه‌روان، جوانی به ‌هەمان شێوه‌ی مه‌شخه‌ڵ له‌سه‌ر گۆڕیش هه‌ڵكۆڵراوه‌. نه‌فیبوونی كاره‌سات، چركه‌ساتی جوانییه‌. جوانی، ئێمه‌ له‌ ترس ده‌پارێزێت. به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ترس له‌ ڕێگای جوانییه‌وه‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌، جوانی وێنه‌ نییه‌، به‌ڵكوو په‌رده‌یه‌كی نمایشه‌. (بڕوانە جوانیناسی كارەسات، بیۆنگ- چول هان. له‌ فڕه‌نسییه‌وه‌: فازڵ مه‌حموود، كردوویە بە كوردی. سایتی ژنەفتن، 19ی نیسان، 2021).

بە گشتی جوانی لە ئەرێنیدایە، هۆکاری سەرەکیی چێژوەرگرتن لە ئەرێنیدایە، لە ئارەزووكردنی خواردندایە. بەو مانایەش چەمكی ئەرێنی وەك بە بەشێکی دانەبڕاوی جوانی، مەعریفە دەگەیەنێت، وەك چۆن خەیاڵ و تێگەیشتن لە بەرهەمهێنانی مەعریفەدا بەشدارن. لەوێشەوە وەك یارییەكی ئازاد و جیاواز بەسەر جوانیدا دەكرێنەوە و ڕۆڵی خۆیان لە چاوەڕوانی جوانیدا وەك زانین و كردار دەگێڕن. بە دیوەكەی دیكە ڕەنگە جوانی لەسەر خۆی مەعریفە بەرهەم نەهێنێت! بەڵام میکانیزمی جووڵەی مەعریفی دەپارێزێت. هەر بەو مانایەش خود بەدوای جوانیدا دەگەڕێت، کاتێک خود ڕووبەڕووی جوانی دەبێتەوە، عاشقی خۆی دەبێت. كەواتە جوانی هەستێکی ئیرۆتیکییە، نەك هەستکردن بە شتەکان، هەستکردنە بە خۆی. چێژ لە جوانیدا چێژە لە خودی خۆیدا.

چەمكی خود، وەک (ئیمانۆیل کانت) بیری لێ کردۆتەوە، بەردەوام خۆی هەڵدەگرێت بۆ خۆی. هەرگیز خۆی لەدەست نادات، هەمیشە خۆی لە دەستێوەردانی دەرەکی  دەپارێزێ و كار بۆ خۆبوونی ئۆتۆماتیکی دەكات. لێرەوە ئادۆرنۆ لە جوانیناسییەکەیدا جەخت لەسەر توخمە ئۆتۆ-ئیرۆتیکەکە دەكاتەوە، بەو مانایەی كە هیچ شتێک نەتوانێ ببێتە هۆی ڕووشاندنی، بەڵام ئایا چێژ لە جوانیدا، چێژی خودە لە خۆیدا؟ جوانی دەستبەجێ دڵخۆشمان دەكات، بەڵام هەستیاری دەستبەجێ نابێتە هۆی هەستکردن بە دڵخۆشی. چونكە دەكەوێتە دەرەوەی خەیاڵ و مەعریفەوە بۆ نموونە: هەستكردن بە ئازار یان ناڕەحەتی، ترس لە مردن.

سرووشت لە بێدەنگی خۆیدا بەشێكی گەورەی جوانی هەڵگرتووە، كە ئامانجی ئەوە نییە لە ڕێگای دەنگدانەوەی (واو چەند جوانە) بەرجەستەی بكەیت، لەو حاڵەتەدا (واو چەند جوانە) جۆرێکە لە سووکایەتیکردن بەو بێدەنگییەی کە بەسەر دیمەنەکەدا زاڵە، كورتكردنەوەی تێگەیشتنی جوانییە بۆ تەنیا وشە-دەنگ. سرووشت لە بێدەنگی خۆیدا جوانی دەنوێنێ و بە تەواوی خۆی لە لۆژیکی بەکاربردن دوور دەخاتەوە، هەمیشە جوانیی سرووشتی بە داخراوی دەمێنێتەوە! جوانیی سرووشتی خۆی لە هەر هەوڵێکی پێناسەکردن دەدزێتەوە. پەیوەندییەکی جەوهەری لەگەڵ مۆسیقادا هەیە.

ئەوەی لە سرووشتدا دەدرەوشێتەوە لەو ساتەدا نامێنێت کە هەوڵی گرتنی دەدەیت! بەو مانایەش جوانیی سرووشتی بە پێچەوانەی (جوانیی دیجیتاڵی) وەستاوە. جوانیی دیجیتاڵی بە تەواوی نەرێنیی ئەویدیكە لەناو دەبات. جوانییەکی تەواو نەرمە. جوانیی دیجیتاڵی فەزایەکی نەرم بۆ ڕۆح پێک دەهێنێت، کە ڕێگا نادات هیچ شتێکی نامۆ، یان سەر بە ئەویدیكە بێتە ژوورەوە. بەهۆی دیجیتاڵکردنی کۆی ئەو شتانەی کە هەن، مرۆڤ تەنها لەگەڵ خۆیدا کۆ دەبێتەوە.

جوانیی سرووشتی خۆی لە پێناسەكردن و بەکاربردن دوور دەخاتەوە، بەڵام جوانیی دیجیتاڵی جیهان بۆ تۆڕێکی فرەچەشنی یەکگرتووی کۆنترۆڵكراو دەگۆڕێ و لەناو فەزای ڕووت و نەرم و ئەرێنیی بینراوی سەرسوڕماودا درێژ دەبێتەوە. كەواتە جوانی سرووشتی كراوەیە و جوانیی دیجیتاڵی كۆنترۆڵكراو. پرسیار ئەوەیە، ئایا جوانی شاراوەیە، یان ڕووت؟

جوانی

لەنێوان پۆڕنۆ و ئیرۆتیكدا

قسەیەكی (ڤاڵتەر بنیامین) هەیە، كە دەڵێ جوانی لە (جەوهەر)دا مەیلی لە دەركەوتنە. بەڵام لە كتێبی (ڕزگاركردنی جوانی) ڕووتی و جوانی شانبەشانی یەکتر ناڕۆن. چونكە لەو قسەیەی بنیامیندا ئەوە جەوهەری جوانی نییە ڕووت دەبێتەوە، بەڵكووو ڕووخساری جوانییە ناڕاستەوخۆ خۆی دەردەخات، لێرەدا جوانی وەك ڕووخسار و ناوەڕۆك لێكجیا دەبێتەوە. جوانی وەك ڕووخسار مەیلی دەركەوتنی هەیە، بەڵام وەك ناوەڕۆك مەیلی لە شاراوەیییە و ئەوەی دەرنەکەوتووە داپۆشراوی خودی جوانییە! بە مانایەكی دیكە نهێنیی جوانی و هەڵوێستی جوانی لە خۆبەدەستەوەنەدانی هاتووە.

جوانیی ڕووخسار كە ڕووتە، بە زەرورەت جۆرێکە لە دەركەوتن، بەڵام لە ناوڕۆكدا جوانی خزە و بە زەحمەت دەگیرێ، هەر بەو مانایەش (بیۆنگ-چول هان) پشتیوانی لە داپۆشینی قەشەنگانەی دژ بە ڕووتییەکی ڕووت دەکات، چونكە پێی وایە ڕووتی ئەوەیە، کە هیچ داپۆشراوێتییەکی تێدا نییە و بەوەیش دەبێ بە پۆرنۆگرافیا. پۆڕنۆگرافیا وەك ڕووتی، هیچ نهێنییەكی تێدا نییە و پێچەوانەی جوانییە. هەمیشە پۆڕنۆگرافیا وێنەی بێهەڵوێستن، کە نیاز و تێڕوانینیان نییە، بە تەواوی بە پێشکەشکردنی تەنها یەک شت پەیوەستن ئەویش سێکسە.

بەڵام جوانیی ئیرۆتیكی ئەوەیە، كە دەرنەكەوتن دەپارێزێت، ئەوەیە كە لە نێگەتیڤییەت داناماڵرێت. (پانتاییی ئیرۆتیكی جەستە، ئەو شوێنەیە كە پۆشاك تێیدا قڵێشی بردووە و فەتحەدارە- كەلێنێ كە بەشێكی ڕووتی و نهێنیی جەستە لێیەوە دەردەكەوێت)، كەچی پۆڕنۆگرافیا ئامانجی نیشاندانی ڕووتی جەستەیە، لە دۆخە قێزەونەکانیدا. بەڵام دۆخەکانی جەستە وەک بیۆنگ- چول هان، تێیگەیشتووە تایبەت بە پۆڕنۆگرافیا نیین، تایبەتن بە ئیرۆتیكا. جوانی پێش دەرکەوتنی دوودڵە، جوانی پڕشنگی نهێنییەکەی لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ دەپارێزێت، بەم جۆرە نهێنیی جوانی دەبێتە ئیرۆتیک، بەڵام پۆرنۆگرافی بۆ جۆرێک لە فۆتۆگرافی وڕووژێنەری ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت.

شاردنەوە بۆ جوانی پێویستە، بۆیە ناتوانرێت بەرگەکەی لێ بکرێتەوە، یان پەردەی لەسەر لابدرێت. بە زەحمەت دەرخستنی جوانی، بەشێکە لە سرووشتی جوانی خۆی، ناشێ ڕووتی بكەینەوە و سەرپۆشەكەی لەبەر داماڵین، جوانی لە شاردنەوەی خۆیدا جوانە و لە بنەڕەتدا جوانی تەمومژاوییە. جوانبوون بە تەواوەتی واتە شاردنەوە. لێرەوەیە (ڤاڵتەر بنیامین) ڕەخنەی هونەری بە تیۆریی شاردنەوە ناو دەبات. واتە ئەرکی ڕەخنەی هونەری، پەردەلادان لە بەرهەمی هونەری نییە، بەڵكە ئەوەیە، کە وردتر هونەر لە پشت پەردەكەی خۆیدا بناسێتەوە، ئەوەیە کە دوور لە هاوسۆزی درۆ و دیدگای بێهەڵوێست، جوانی ببینێ! وەک نهێنی وردتر چاودێری دەرکەوتنی دیدگای ڕاستەقینەی جوانی بكات، چونكە بەرهەمی هونەری ڕاستەقینە جگە لەو شوێنە نەبێ، کە بە نهێنیی خۆی تێدا دەنوێنێ، ئەگینا لە هیچ شوێنێكی دیكە خۆبەدەستەوە نادات. كەواتە ڕەخنەی هونەری لە كۆی پەیوەندییەكانی لە كار بە شوێنەوە، یان بە كولتوورەوە دەكۆڵێتەوە.

جوانی بابەتێکە هەمیشە درەنگ دێتە پێشەوە. كەواتە شاردنەوە بۆ جوانی پێویستە. چونكە جوانییەکان بە هیچ شێوەیەکی تر جیا ناکرێنەوە. وەك ئەوەی بینینی جوانی نهێنی بیت، هەمیشە ناسینی جوانی لە دۆخی شاراوەی خۆیدایە. بەو مانایەش پەردە گرنگترە لەو بابەتەی كە شاراوەتەوە. پەردە خەیاڵی دەقیش دەوڕووژێنێت. دەستەواژەی وزەی ئیرۆتیکا و چێژی ئیرۆتیکیی دەق جیاوازە، لە چێژی ڕووتی جەستەیی کە لە پەردەلادانی وردە وردە دەردەكەوێت، یان ڕاستەوخۆ دەردەكەوێت. وزەی ئیرۆتیکی جۆرێکە لە دیاردەی پەیوەست بە شاردنەوە، كە پۆڕنۆگرافی ڕاستەوخۆ لەناوی دەبات. وزەی ئیرۆتیکی لە وەسوەسەوە بۆ خۆشەویستی، پاشان بۆ ئارەزوو، دەستبازی، پاشان سێکسییەت هەنگاو دەنێت. پۆڕنۆگرافیا نوێنەرایەتیی کۆتاییی ڕەهای ڕووتی دەکات.

بە بڕوای (رۆڵان بارت) لە ئیرۆتیكادا پەردە بەشێکی سەرەکی لە وڕووژاندنی سێكسی پێكدەهێنێ. واتە سێکسیترین بەش لە جەستەدا ئەو شوێنەیە کە لە كەلێن- شەق- كرانەوەی جل و بەرگدا دەردەكەوێت. كۆی وڕووژاندنی سێكسی لە ئیرۆتیكدا لە خەونێکی هەرزەکارانە دەچێت، ئەو پەیوەندی و سۆزدارییەیە کە خۆشەویستی پێشکەشی دەکات، وەسوەسەی زانین، ئارەزووییەكە بەبێ بوونی واقیعێکی ڕاستەقینە لە خەیاڵدا گەمە دەكات، وزەی ئیرۆتیكی سیحرێكە لە پشت پەردەکانەوە بۆ ئەو خەیاڵە ڕاتدەكێشێ.

ئیمانۆیل کانت لە لێدوانێکدا لەسەر شیعری (هۆڵدەرلین) دەنووسێت: سرووشت لە ڕێگای فۆرمە جوانەکانییەوە قسە دەکات و ئەو دیارییەی پێبەخشیوین، کە نووسینی نهێنی لەناو هەستی ئەخلاقیماندا شی بکەینەوە. لێرەدا كانت فۆرمی جوانی بە نهێنی و نهێنی بە هەستی ئەخلاقییەوە دەبەستێتەوە. ئەو مەبەستە پێویستی بە هێزێکی خەیاڵی هەیە، کە توانای خەیاڵکردنی ئەو بیرۆکە ئەخلاقییانەی هەبێت، کە لە ڕەوتی پرۆسەی پەروەردەی پێشکەوتوودا بەدەستیان هێناوە. بەپێی ئەو کارەکتەرە ئایدیاڵەی کە جوانی لەخۆی دەگرێت، کانت باس لە جوانی وەک ئەخلاق و باس لە ئەخلاق وەک جوانیناسی دەکات. بەو مانایە جوانی پەیوەندی بە یاساکانی پەیوەست بە جۆرە هونەرییەکانەوە هەیە.

جوانی ئیرۆتیكی پەیوەستە بە هێزی خەیاڵ و سۆز و ئارەزووی سەرسوڕهێنەر و خۆشەویستی و شۆکەوە. بەڵام جوانیی پۆڕنۆگرافی سەر بە فۆڕمی ڕاکێشان و لایكە- حەزم لێیە، هیچ شۆكێكی تێدا نییە. یەكەمیان دوور بە دوور بێ ئەندازە حەزی بینین دەوڕووژێنێ، حەزی بینین قووڵ دەكاتەوە، ڕامان و چڕبوونەوەی تێیدایە، وێنەكە دوورە تا جارێکی دی بیری لێ بکەمەوە، سەرەڕای ڕوونییەکەی تا ماوەیەک خۆی ئاشکرا ناکات. یان بە مانایەكی دیكە تا نەتخاتە حاڵەتی ئارەزووكردن، تا شۆكت نەكات، خۆی ئاشكرا ناكات.

بەڵام پۆڕنۆگرافیا وێنەیەكی فۆتۆگرافی نزیك و پۆلێشراو و شەفافە، هیچ درزێک و ناڕوونییەکی تێدا نییە، هەموو شتەكان بەرەو دەرەوە دەگۆڕێت و نمایشی دەکات، هیچ بڕە تایبەتمەندی و شاردنەوە و نهێنییەك لەخۆ ناگرێت، بە تەواوی تایبەتە بە نمایشکردنی تەنها یەک شت: سێکس! هیچ بابەتێکی چاوەڕواننەکراوی دیكەی نییە، کە بێتە سەر ئەوەی شتێک دوابخات، یان سەرقاڵ بکات. بەو مانایە پۆڕنۆگرافیا- ڕووتی ڕاستەوخۆ و قێزەونە، هیچ شتێکی مانادار و شاراوە ناپارێزێت. بەڵكوو لەبری ئەوە ماناكان ڕادەست دەکات، بۆ ئەوەی كات بە فیڕۆ نەدات و لە  نزیكەوە و لە هەموو ڕووییەكەوە نمایشی خۆی بکات.

كەواتە ئیرۆتیک جیاوازە لە پۆرنۆگرافی، چونکە یەکەمیان پەنا بۆ دەربڕینی ناڕاستەوخۆ و بازنەیی هەست و ڕامان و ئارەزوو دەبات. پۆرنۆگرافی دەستبەجێییە، هیچ چڕییەکی سیمیۆلۆژیی تێدا نییە، خاوەنی هیچ شتێک نییە، کە بتوانرێت بکرێتە ئامانج، بەڵكە بابەتێکە بۆ (لایك- من حەزم لێیە). دواخستن و خاوبوونەوە و سەرلێشێواوی ئامرازی کاتیی ئیرۆتیکن. بەکارهێنانی ڕوون و فریودەرانە، سێكس و ئاماژەکردنی ڕاستەوخۆ بە بابەتەکە، پێکهاتەی پۆرنۆگرافیایە.

ڕزگاركردنی جوانی

(بیۆنگ-چول هان) لە هەڤپەیڤینێك بە ناوی (تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆرۆنا) كە (هاوڕێ خالید) بۆ كوردی وەریگێڕاوە، دەڵێ: نەمانی نەریت و ڕیتواڵەکان، دەلالەت لە نەمانی کۆمەڵگا دەكەن، (شۆڕشی پەیوەندییەكان) کە تەقینەوەی دیجیتاڵی لێكەوتۆتەوە، گوایە پەیوەندییەكان بەیەکەوە تۆخ دەكاتەوە، بەڵام لە یەکتری نزیک نەکردوونەتەوە، بەڵكە نەك هەر ڕەهەندی کۆمەڵایەتی فەرامۆش كردووە، بەڵكە پەیوەندیی نێوان ئەستێرەکانیشی لا بردووە و ئیگۆی کردووە بە ناوەند و سێنتەری بەرژەوەندییەکانی خۆی.

بۆیە سەرەڕای شۆڕشی پەیوەندییەكانی دنیای دیجیتاڵی، كەچی هەستکردنمان بە تەنیایی و گۆشەگیری زێتر گەشەی كردووە. ڕاستە هەموو جارێک بانگهێشت دەکرێین بۆ دەربڕینی بۆچوون و پێداویستی و ویست و هەڵبژاردن و تەنانەت باسکردنی ژیانی تاکەکەسیمان، (بەڵام تەنها بە لایك)، (تەنها بە لایك) دووبارە ناساندنەوە و نوێنەرایەتی و نمایشی خۆمان دەکەین (من، خۆمم) ڕاهێنان بە خۆشەویستی و پەرستن دەکەین.

(بیۆنگ-چول هان) لە ڕەخنەگرتنی تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵ زیاتر دەڕوات و تاوتوێی ئەوە دەکات، کە چۆن بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەزموونی ئێمە لە کات، خۆشەویستی و هونەر… بۆ لایك دەگۆڕێت! لەوەش سەرنجڕاکێشتر دۆخی ئێستامان بە زستانی شارستانیەت ناو دەبات. لە تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی شته‌كان به‌ره‌به‌ره‌ گرنگییان نامێنێ. شته‌كان خۆیان خستووه‌ته‌ ژێر ڕكێفی زانیارییه‌كان. هەر تەنها پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بەرەو كۆتایی نابنەوە، هەر تەنها ژیانی پچڕ پچڕ نەكردووە، هەر تەنها لاوازكردنی پەیوەندیی ڕاستەقینە و چێژی هونەری و جوانی لێ نەكەتۆتەوە. بەڵكوو به‌ واتای كۆتاییهاتنی مرۆڤی سیاسیش دێت، كاتیگۆری كاتیش له‌ سیاسه‌تدا له‌ ناو ده‌بات، هەر تەنها بانگەشەی شەفافییەتی پۆڕنۆیی ناكات، بەڵكوو بانگه‌شه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ نووسینشدا بە ئەركی خۆی دەزانێت. بەو مانایەش  ده‌بێته‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیدییەتی نووسین و چۆنێتی. ئه‌گه‌رچی نووسینه‌كه‌ی تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی تایبه‌تی بێت، یان پێكه‌وه‌یی، شه‌فاف بێ، بەڵام ته‌نیا كه‌ڵه‌کەكردنی پیته ‌و هیچی تر، ئیتر تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی عه‌وامگه‌رییەكی بەرفرەوانی لە زۆربەی بوارەكان لەگەڵ خۆی هێناوەتە ناوەوە.

تۆڕی دیجیتاڵی لە جیهاندا کار بۆ گۆڕینی جوانی بۆ بابەتی ئەرێنیی چێژ دەکات، وەك چۆن جەستەی بە هەستەوەری دیجیتاڵی تەیار كردووە و هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە جەستە تۆمار دەکات، بە هەمان شێوە پێوانەکردنی چەندایەتیی جەستەش دەکاتە شاشەی چاودێری و کۆنترۆڵكردن، هەروەها كۆی ئەو زانیارییانەش لە ئینتەرنێتدا کۆ دەکرێنەوە و بۆ ئاڵوگۆڕکردن بەردەست دەخرێن! بە دیوەكەی دیكە ڕەوتی زانیاری جەستە بۆ کۆمەڵێک داتا دەشێوێنن، بە جۆرێک کە دەبێتە کۆمەڵێک داتای چاودێریكردن، لە هەمان کاتدا جەستە بۆ شتگەلێکی بەشەکی هەڵدەوەشێتەوە، کە لە ئەندامە سێکسییەکان دەچن. بەمجۆرە بابەتی ڕووتی چیتر وەک دیمەنی گێڕانەوەی خەیاڵ، چیتر وەك تێڕامان و هونەری ئیرۆتیكی کار ناکات، بەڵكە دەبێتە پۆڕنۆگرافیا، دەبێتە داتای زیادکراو یان كۆمەڵێ بابەتی بەشەکی.

خەیاڵ وەك بنەمای داهێنان چەندان زانیاریی هەستیاری لە ڕێگای – حدس- ەوە بەدەست دەهێنێ، بە دیوەكەی دیكە لەسەر ئاستی هونەردا توانا مەعریفییەکانی خەیاڵ پراكتیزەی تێگەیشتن و ڕاڤەكردن و بەجێهێنان دەكەن، لە یارییەكی ئازاددا وەک کرانەوە دێنە گۆڕەپانەوە و جوانیش وەك بەرهەمی ئەو پراكتیزەكردنە چێژ دەخاتەوە، کەواتە چێژ لە ئەنجامی هاوئاهەنگیی توانا مەعریفییەکان و بەجێهێنانەوە دێتە ئاراوە، یان لە هاوئاهەنگی ڕێکخستنی هێزەکانی مەعریفەدایە. بەو مانایەش جوانی هەستکردن بە شتەکان نییە، بەڵكوو هەستکردنە بە خۆی. كاتێ خود بەدوای جوانیدا دەگەڕێت، پەنا دەباتە ناوەوەی خەیاڵە زیندووەكانی خۆی، بەڕاستی مرۆڤ دەبێ مێشکی خۆی لە هەموو جۆرە بیرکردنەوەیەك ئازاد بکات. بیرۆکەی بێکۆتایی لە عەقڵی مرۆڤدایە، بەڵام خود لە ناوەوەی خۆی دوور ناکەوێتەوە، نە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی جوانی، نە کاتێک مرۆڤ ڕووبەڕووی بابەتێكی زاڵ دەبێتەوە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا، خود جەخت لە ناوەوەی خۆی دەكاتەوە. دواجار ئیرۆتیكا، جوانیی سرووشتی، خەیاڵی داهێنان، تێڕامان و چڕبوونەوەی ناوەوەیە، هەمیشە لە لۆژیکی بەکاربردن دوور دەكەوێتەوە!. گومان، و دواخستن، شاردنەوە و هەڵەكردن هەموویان ستراتیژی فەزای جوانی و کاتی جوانیین. جوانی پێش دەرکەوتنی دوودڵی پێوەدیارە، بۆیە بەردەوام پڕشنگی نهێنییەکانی لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ دەپارێزێت. بەڵام پۆرنۆگرافیا هیچ بڕە گومانێکی لە دەركەوتندا نییە. لەگەڵ دەركەوتندا مافی بەدەستهێنان لەدەست دەدات و بۆ جۆرێک لە فۆتۆگرافی وڕووژێنەر دەگۆڕێت.

بە بڕوای (تیۆدۆر ئادۆرنۆ) جەوهەری جوانی لە دەوری نەریتی سەرلێشێواوییەوە نییە، بەڵكوو بریتییە لە فۆرمێک کە خۆی لە بێ فۆرمییەوە هەڵدەگرێتەوە… وێنەی جوانی وەک شتێکی ناوازە و جیاواز لە ئازادی، لە ترس، لە کۆی باڵادەستی و هێزی سرووشتییەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام دەرکەوتنی جوانی بە تەواوی سەرلێشێواوی ڕەت ناکاتەوە، وەك چۆن شێوە ڕواڵەتی دەرەوەی جوانیش، ناسک و مەترسیدارە، پەیوەندیی نێوان جوانی و ترسناکی مەرج نییە دژ بەیەک بن. واتە مەرج نییە جوانی بە تەواوی لە پاڕاستنی خۆی سەرکەوتوو بێت، بەڵام هەرگیز ترسناکی بە سادەیی ڕەت ناکاتەوە. مەبەست لە (ترسناک)ی ئەوەیە، كە دەشێ جوانی بكەوێتە نێوان کارەسات و تاریکی و ناشیرینی و نادیاری و دەستێوەردانی ئەوانیدیكە و گۆشەگیری سوبێكتەوە.

دەتوانم بڵێم، جوانی بریتییە لە گۆڕینی ڕووی بینراو (ڕووخسار) بۆ ئاسۆی بێکۆتاییی نەبینراو (جەوهەر)! كەواتە هەمیشە ڕووخساری جوانی لە شۆكی گومان و دڵنیایی، ناسک و مەترسیدار، دیار و نادیار، ئەرێنی و نەرێنی.. دەردەكەوێت. بەڵام ئەوە جەوهەری ڕووخسارە کە جوانی دادەمەزرێنێت. جەوهەری جوانی لە هەموو شتێکدا دەتوێتەوە، کە نەرم و نیان بێت، كەواتە جوانیناسی بە فۆرمولەی دژبەیەکەوە فۆرمی جوانی باس دەکات. ئەو جۆرە لە بیركردنەوە وەك لە كتێبی (ڕزگاركردنی جوانی، وەرگێڕانی بۆ عەرەبی، بەدرەدین مستەفا، چاپی یەکەم: ٢٠٢٠) هاتووە، بەرەو نهێنییەكانی ئیرۆتیكا دەچێ و دژ بە پۆڕنۆگرافیایە!

بەمجۆرە مەودایەکی جوانکاری هەیە، کە وامان لێ دەکات بتوانین قەدری جەوهەر جوانی بزانین. قەدرگرتنی جوانی لە بەکارهێنانی جەوهەرەکەیدا نییە، بەڵكوو لە تێڕامانی ڕووخساری جوانیدایە، بەڵام ئەو ستایشكردنە  لەو شوێنانە نائادەیە کە مەودای تێڕامان لەنێوان سوبێكت و ئۆبێكتدا بە پێوانەی ئەندازەیی شۆڕشی پەیوەندییەكان دەپورێت، لەو شوێنانەی كە نەتوانین لە جوانی ڕابمێنین.

جەوهەری جوانی ئازادییە

زیادەڕەوی لە بەدیهێنانی جەوهەری جوانی، لە سنووردارکردنی خودی ژیاندایە، مردن، ژیان بۆ شتێکی مردوو دەگۆڕێت، ژیان پەرت دەبێت و دەڕژێت. نێگەتیڤی هێزی بزوێنەری ژیان خۆی دەشارێتەوە، جەوهەری جوانی پێک دەهێنێت. بەهۆی ئەو جەوهەرە عەقڵانییەی کە هێزی بزوێنەری ژیان لەخۆ دەگرێت، ئایدیالی جوانی خۆی لە هەر جۆرە بەکاربردنێکی ڕاستەوخۆ بەدوور دەگرێت! بەڵام لاوازی و ناسکی و شکاوی هەر هەموویان سیفەتی سرووشتی جوانیین. بە پشتبەستن بەو مانایە، جوانی بە هەموو توانا و هێزی خۆی قەرزاری وەسوەسەیە. وەسوەسەی جوانی دژە ژەهرێکی چارەسەری وەهایە، ژیان دەگرێت، هەر بۆیەش هەمیشە ژیان دەیخواتەوە. بەمجۆرە ئەگەر زەوی لە پێناو ژیاندا فەتح بکرێت، ژیان ناتەواو دەبێت.

كەواتە بابەتی جوان بابەتێکە کە لەبەردەم شتێکدا وەستاوە، کە تیایدا هەر جۆرە وابەستەیییەک، یان زۆرەملییەك… قبووڵ ناكات، جوانی بە تەواوی ئازادە لە هەر زاڵبوونێک لە دەرەوەی خۆیدا كە بۆ گەیشتن بە مەبەستی خۆی کار دەکات، جوانی هەرگیز دیلی ئەرک و ناچاری و مەبەستێك نییە، هەرگیز سوبێكت هەوڵی بەدەستهێنانی جوانی بۆ گەیشتن بە نیازەكانی نادات، بەڵكوو سەربەخۆیانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. سوبێكت وەک ئامانجی جوانی لە خۆیدا مامەڵە  لەگەڵ جوانیدا دەکات. بەرژەوەندیی تەواو لە ئامانج جیا دەبێتەوە و دەبێتە هەڵوێستی جیاکەرەوەی جوانی بەرانبەر بە جوانەکان.

كەواتە لە دەرەوەی بەرژەوەندییەكانەوە تەنها جوانی فێری ئازادیمان دەکات. جوانی بۆ خۆی ئامانجە. ئامانجەکانی جوانی لە جەوهەری جوانیدا پەنهانە. جوانی لە جەوهەری خۆیدا بەهای خۆی بەدەست دەهێنێت. بۆیە ناکڕدرێت و بە تەواوی لە بەرژەوەندییەكان دوورخراوەتەوە. لێرەوەیە دەڵێن هونەر لەگەڵ سەرمایەداریدا ناگونجێت! سەرمایەداری هەموو شتێک دەخاتە بەردەم بەکاربردن و دابینکردن و داواکارییەوە.

ئیتر دوای ڕووبەڕووبوونەوەی جوانی و ئازادی و سازش، ئارەزوو و پابەندبوون نامێنێت و ئەگەری پەیوەندییەکی ئازاد لەگەڵ جیهان و لەگەڵ جوانیدا دێتە ئاراوە. لەبەرانبەر جوانیدا، سوبێكت لەبری ئەوەی لە پێشەوەی پەیوەندییەكان بوەستێت، هەنگاوێکی لاوەکی دەگرێتەبەر و دەبێتە کارەکتەرێک کە لە پەراوێزدا.. سوبێكت هەنگاو دەنێیتە دواوە بۆ بەرژەوەندی ئەویدیكەی جیاواز. بێ كۆتاییبوونی جوانی لە بوونی ئەبەدیی ئەویدیكەوەیە، بەمجۆرە ئەبەدیەتی جوانی دەست پێ دەکات، ئەبەدیەتی جوانی ئەوەی وەک ڕۆناکییەک لە جەوهەردا دەدرەوشێتەوە، کە بەناو ئەوی دیكەدا بڵاو دەبێتەوە. دواجار وەك دەردەکەوێت ئەرکی هونەر لە ئازادکردنی ئەویدیكەدایە. ڕزگارکردنی جوانی ڕزگارکردنی ئەویدیكەی جیاوازە.

هەولێر 14/3/2025

The post جوانی لەنێوان گۆشەنیگای سێكسی/ وزەی ئیرۆتیکیدا appeared first on ژنەفتن.