پیتەر سینگەر Archives - ژنەفتن

سپیشیزیزم speciesism
(١)

سەرەتا

من ئاژەڵخۆرم، وەلێ ئاژەڵخۆریم دژ ناوەستێتەوە لەتەک باوەڕداریمدا بە جۆرێکی تایبەتی یەکسانیی ڕۆحلەبەرەکان، چونکە هەستکردنم بە تاوان سزای ئاژەڵخۆرییەکەمە، ئاشکراشە ئەم جۆرەی ئاژەڵخۆر جودایە لەوەی وای دەبینێت ئاژەڵان بۆ گەدەی ئەم دروست بوون. جیاوازیی نێوان ئەم دووانە جیاوازیی نێوان دوو تۆمەتبارە، یەکەمیان دەچێتە بەردەم دادگا و خۆی بە شایستەی ئەو سزایەیە دەزانێت کە بە سەریدا دەسەپێندرێت، دووەمیشیان پێی وایە ئەوەی ئەنجامیداوە تاوان نییە و ئەگەر قوربانییەک لە گۆڕێدا بێت ئەوا خۆیەتی. لەمەش بترازێت، ئاژەڵخۆریم ڕێگر نییە لەوەی بە گژ فۆرمەکانی دیکەی سپیشیزیزمدا بچمەوە، ڕەنگە گشتمان لەوەدا کۆک و تەبا بین کە فۆڕمی دڕندانەتر و توندوتیژترین سپیشیزیزم لە ئارادان، ساڵانە بەلێشاو مەیموون و بەراز و مشک و جرج و کەروێشک و پشیلە و سەگ و ئاژەڵی دیکە دەکرێنە قوربانیی تاقیکردنەوەی بەرهەمە جوانکارییەکان.

هەروەتر، بڕوابوون بە یەکسانیی نێوان ڕۆحلەبەرەکان واتای بەرزکردنەوەی پێگەی ئاژەڵان نییە بۆ ئاستی مرۆڤ بەقەد ئەوەی دابەزاندنی مرۆڤە بۆ پێگەی ئاژەڵ، ئەم پێگەیەش لە پڕۆسەیەکی زانستی دوورودرێژدا وەرمانگرتووە. بەر لە ڕێنیسانس مرۆڤ وێنایەکی نارسیستییانەی بۆ خۆی کێشابوو، وێناکە بەم چەشنە بوو: مرۆڤ لە لایەن خودایەکەوە لە باشترین شێوەدا ئافرێنراوە، هەر ئەم خودایە ئاوەزی پێبەخشیوە و لە چەقی گەدوونیشدا نیشتەجێی کردووە. سێ فیگەری مەزن مرۆڤ لەم خەوی غەفڵەتە بەئاگا دێننەوە. سەرەتا نیکۆڵاس کۆپەرنیکۆس[١٤٧٣- ١٥٤٣]شۆڕشێکی بەسەر سیستەمی پەتڵیمۆس[Ptolemaic system]ـیدا بەرپاکرد، بەوەی سەلماندی زەوی چەقی گەردوون نییە، ئێمە نیشتەجێی هەسارەیەکین لەتەک چەندانی دیکەدا بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. لێدانی دووەم بەزەبرتر بوو، ساڵی [١٨٥٩] چارلس داروین [١٨٠٩- ١٨٨٢] شاکاری ڕەچەڵەکی چەشنەکان[On the Origin of Species]ـی بڵاوکردەوە، ئەو سەلماندی کە مرۆڤ بەرهەمی پڕۆسەیەکی تولانیی پەرەسەندنە و ڕیشەی هاوبەشی لە تەک ئاژەڵدا هەیە. دوای دەرکردنی لە چەقی گەردوون و داماڵینی لە ڕیشە پیرۆز و ترانسێندێنتاڵەکانی، مرۆڤ تەنیا ئاوەزی بۆ مابۆوە. ئەویشی هاوڕێ لە تەک هاتنی فرۆید[١٨٥٦– ١٩٣٩]دا لەدەست دەچێت. ئەم دەروونشیکارە نەمسایییە پێمان دەڵێت ئەوەی مرۆڤ ئاراستە دەکات بریتی نییە لە هەست و ئاگایی، بەڵکوو نەست و نائاگایییە. بەم چەشنە وێناکە سەراوژێر بۆوە و ئەو ڕێزە کلاسیکییەی مرۆڤ بەر لەو سێ لێدانە هەیبوو، بەتەواوەتی نایمێنێت.

(٢)

سپیشیزیزم چییە؟

ساڵ ساڵی [١٩٧٠]یە، سایکۆلۆجیستی بەریتانیی ڕیچارد ڕیدەر [١٩٤٠ لەدایک بووە] لە بانیۆی ماڵەکەیدا ڕاکشاوە، بیر لەوە دەکاتەوە کە لە داهاتوودا دەکرێت پڕۆفیسۆرێکی بایۆلۆژی و گۆرێلایەک لەیەک بدرێن، بەڵام ئایە ئەم [مرۆڤ- گۆرێلا]یە دەبرێتە دایەنگە یانژی دەخرێتە نێو قەفەسەوە؟ لێرەوە بیری بۆ تاقیکردنەوە ئاژەڵییەکان دەچێت، ئەم تاقیکردنەوانە دوو پاساویان هەن، یەکەم ئەو پێشکەوتنە زانستییەی بەهۆی ئەم تاقیکردنەوانەوە بەدەستیان دەهێنین زیاترە لەو ئازارەی بە ئاژەڵەکانی دەگەیەنین، دووەم سوودی ئەم تاقیکردنەوانە بۆ جۆری مرۆڤ زۆرترە لەو ئازارەی ئاژەڵان لەم تاقیکردنەوانەدا دەیچێژن. ڕیدەر بەردەوامە لە بیرکردنەوە و دەپرسێت: بۆچی ئێمە لەژێر هیچ پاساوێکدا ئامادە نین مرۆ بکەینە بابەتی ئەو تاقیکردنەوانە؟ ئەم لایەندارییە چییە کە زۆر لە کڵاسیزم classism و سێکسیزم sexism و ڕەیسیزمracism دەچێت؟ ئەو بە باشی دەیپێکێت، سپیشیزیزمە. بە هەڵەداوان خۆی دەگەیەنێتە کا‌غەز و پێنووسەکەی، لە ژێر ناونیشانی سپیشیزیزمدا دەست بە نووسین دەکات. نووسینەکەی لە نێوەندە ئەکادیمییەکاندا پیشوازی لێ ناکرێت، بۆیە پەنا دەباتە بەر هاوڕییەکی بە ناوی دەیڤید هوود و ئەم لە بڵاوکردنەوەیدا دەستگیرۆیی دەکات، ڕیدەر و هود دوو هاوڕێ و دوو ئەندامی [گرووپی ئۆکسفۆرد] بوون کە بە [ڕووەکییەکانی ئۆکسفۆرد]یش ناودێر دەکرێت. ئەم گرووپە لە کۆتاییی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابووردوودا لەلایەن چەند ڕۆشنبیرێکی ئینگلیزەوە دامەزرا، ئامانجیشی بریتی بوو لە گەڵاڵەکردنی زەمینەکەی تیۆری بۆ مافی ئاژەڵان.

چەمکی سپیشیزیزم: «لایەندارییەکە یانژی هەڵوێستێکە لە بەرژەوەندیی ئەو تاکانەی سەر بە جۆری خۆنی لە دژی بە تاکی جۆرەکانی دیکەن».

چەمکی سپیشیزیزم لەلایەن فەیلەسووفی دیاری ئوستوڕاڵی پیتەر سینگەر[١٩٤٦ لەدایک بووە]ەوە هەڵدەگیرێتەوە. لە بەشی یەکەمی کتێبە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی [Animal Liberation] کە زێدەگۆیی نییە ئەگەر بڵیین مانیفێستی تیۆری بەرگریکردنە لە مافەکانی ئاژەڵان، بەم جۆرە پێناسەی دەکات: «لایەندارییەکە یانژی هەڵوێستێکە لە بەرژەوەندیی ئەو تاکانەی سەر بە جۆری خۆنی لە دژی بە تاکی جۆرەکانی دیکەن». کەواتە سێکسیزم بریتییە لەو جیاکارییەی لەسەر بنەواشەی جێندەر دەکرێت، ڕەیسیزمیش لەسەر بنەمای نەژاد، هەرچی سپیشیزیزمە چاو لە جۆر [species] دەبڕێت. سپیشیزیزم لە فۆڕمی جۆراجۆردا خۆی مانیفێست دەکات، لە ڕووی پلەبەندی توندوتیژبوونییەوە لە بە ئاژەڵدانانی نەرێنییانەی مرۆڤەوە دەست پێ دەکات، بۆ نموونە بە مرۆڤی دەبەنگ دەڵێین کەر و بە هی توڕە و تۆسن و سەرسەختیش دەڵێین  بەراز. بە تێپەڕبوون بەنێو چەندان فۆڕمی دیکەدا دەگەینە ئەو تاقیکردنەوە ئاژەڵییانەی بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی جوانکاری ئەنجام دەدرێن.

پیتەر سینگەر (١٩٤٦) فەیلەسووفی هاوچەرخی ئۆسترالیایی

(٣)

ڕیشە تیۆلۆجی و فەلسەفییەکانی سپیشیزیزم

سپیشیزیزم مێژوویەکی توولانی هەیە، ئایین و فەلسەفەش ڕۆڵی کارایان لە سەرڕێخستن بەردەوامی ئەم مێژووەدا هەبووە. سەرەتا با ئایینەکان بەتایبەت ئەوانەی بە ئایینە ئیبراهیمییەکان ناودێر دەکرێن وەرگرین، لە پەرتووکی پەیدابووندا هاتووە: «خودا فەرمووی: با زەوی بوونەوەرە زیندووەکان لە جۆری خۆیان بەرهەم بهێنێت. ئاژەڵ و خشۆک و گیاندارانی زەوی، هەر یەکەیان لە جۆری خۆی، جا وابوو، خودا گیانداری زەوی بەپێی جۆری خۆیان و هەموو خشۆکێکیش لەسەر زەوی بەپێی جۆری خۆیان. خوداش بینی ئەمە باشە. ئینجا خودا فەرمووی: با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروست بکەین، لە شێوەی خۆمان. با دەسەلاتدار بن لەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵ و بەسەر هەموو زەویدا، هەروەها بەسەر هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی بەسەر زەویدا دەخشێن. خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا، بە نێر و مێ بەدیهینان». لەسەر هەمان نەزم، لە سوڕەتی [التين]ـی قورئاندا هاتووە: [لقدخلقنا الإنسان في أحسن تقويم]. واتە ئێمە مرۆڤمان لە باشترین شێوەدا دروست کردووە. ئەم دوو دەقە کورد وتەنی مشتێکن لە خەروارێک، چەندان دەقی دیکە بە ئاراستەی سپیشیزیزم لە پەرتووکە پیرۆزەکانی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا ئامادەن، پێویست ناکات هەموویان بگوازینەوە، ئەوەی سەرپێیانەش ئەم پەرتووکانە بخوێنێتەوە، لە زیاد لە جێیەکدا بەر زیاد لە فۆڕمێکی سپیشیزیزم دەکەوێت. هەرچۆنێک بێت، ئەو دەقەی تەورات کە کتێبی پیرۆزی جووەکان و مەسیحییەکانیشە، پێگەیەکی باڵا بە مرۆ دەبەخشێت، چوونکە بە گوێرەی ئەم دەقە خوداوەند لەسەر وێنەی خۆی مرۆڤ دروست دەکات، بەمەش خەڕەندێکی ئۆنتۆلۆجی دەکەوێتە نێوان مرۆڤ و  ئاژەڵەوە، بەوەی کە مرۆڤ ڕەهەندێکی پیرۆز و ترانسێندێنتاڵ وەردەگرێت، هەڵبەت قورئان درێژە بە هەمان مرۆڤبینی تەوراتی دەدات، دەتوانین بڵیین هەردووکیان بە دەربڕینی جودا پێ لەسەر هەمان شت دادەگرن ئەویش باڵاییی مرۆڤە بەسەر ئاژەڵدا بە بەهانەی ئەوەی خوداوەندێک لە وێنەی خۆی یاخود لە باشترین شێوەدا ئافراندوویەتی.

شایانی هێما بۆ کردنە ئاژەڵ پێگەیەکی باڵاتری لەو ئایین و ئایینزایانەدا هەیە کە لەسەر بنەمای دۆنادۆن [خۆی تەنگۆڕکێیە، وەلێ بە هەڵە زۆربەی نووسەر و وەرگێڕەکان ڕۆحگۆڕکێی پێ دەڵێن] دامەزراون، لانی کەم لە ڕووی پراکتیکییەوە ئاژەڵان لە چێوەی ئەم ئایینانەدا بە شێوەیەکی ڕێژەیی پاریزراوترن، بۆیە دەڵێم لە ڕووی پراکتیکییەوە چونکە فەلسەفییانە شتێکی دیکەیە، لە یەکەم نیگادا ئەو سەنگ و  ئەرزشەی ئاژەڵان لە بەستێنی ئەم ئایینانەدا هەیانە وەک کردەیەکی ئەنتی سپیشیزیزم خۆی بەیان دەکات، بەڵام ئەگەر قووڵ تەماشای بابەتەکە بکەین دەبینین لێرەشدا سپیشیزیزم بە پەنهانی ئامادەیە، چونکە ڕێزگرتنی پەیڕەوگرانی ئەم ئایین و ئایینزایانە دواجار بەهۆی ئارایی ڕەهەندیی مرۆیییە لە ئاژەڵاندا، ئەوان ئاژەڵەکان وەک قاڵبگەلێک دەبینن کە ڕۆحی مرۆڤە تاوانبار و لادەرەکانی تێدا جێگیر کراوە. بە وشەگەلێکی دیکە، هۆی ئەم ئاژەڵدۆستییە بۆ مرۆڤبوونی ئاژەڵ دەگەڕێنەوە نەوەک بۆ ئاژەڵبوونیان. هەرچۆنێک بێت ئەمە بابەتێکی فیکرییە و لەوە کەم ناکاتەوە کە لە پراکتیکدا دەگوزەرێت.

وەک لە سەرەتای ئەم پاژەدا هێمام بۆ کرد، لە پاڵ ئاییندا فەلسەفەش بە تایبەت لە سەرەتادا ڕۆڵێکی خراپ و نارێنی بینیوە، وەلێ هەر خودی فەلسەفە لە خاڵێکدا بەخۆیدا دەچێتەوە و بەیداخی مافی ئاژەڵان بەرز دەکاتەوە.

هەرچەندە ئەرستۆ[٣٨٤- ٣٢٢ پ.ز]ـی گەورە فەیلەسووفی یۆنان نکۆڵی لەوە نەدەکرد کە مرۆڤیش هەر ئاژەڵە، ئەو پێناسەی مرۆڤی بە ئاژەڵێکی ئاوەزمەند دەکرد. کەچی ئەمە لەکن ئەرستۆ نابێتە زەمینەیەک بۆ قسەکردن لەسەر یەکسانی و تەنانەت نزیکی مرۆڤ و ئاژەڵ لە یەکتری. ڕاستییەکەی ئەم فەیلەسووفە دیدگایەکی تێلیۆلۆجی و مرۆسەنتەری [Anthropocentrism]ـی بۆ بوون هەبوو، ئەو وای دەبینی مرۆڤ هەم چەق و هەمیش دووا ئامانجی بوونە، بەم جۆرە ئێمە لە بەردەم هیرارکییەتێکداین کە لە لووتکەی هەڕەمەکەدا مرۆڤ هەیە، لەخوار ئەمەوە ئاژەڵ، ڕووەکیش لە بنکی هەڕەمەکەدایە، لەم بارەوە ئەرستۆ لە [Politics]دا دەنووسێت: «ڕووەک لە پێناو ئاژەڵدا هەیە، ئاژەڵیش لە پێناو مرۆڤدا».

پەیکەری “ئەرستۆ” فەیلەسووفی یۆنانی

بۆ ئەرستۆ، تەنانەت مرۆڤەکانیش یەکسان نین، هەندێک بە سروشت کۆیلەن، ئەوانی دیکەش سەروەر، بۆیە هەڵوێستی ئەرستۆ لەبارەی ئاژەڵەوە ڕەنگە بۆ هیچمان مایەی شۆک نەبێت. هەرچۆنێک بێت ئەم هەڵوێستەی ئەرستۆ درێژەی پێ دەدرێت، تۆماس ئەکواینەس [١٢٢٥- ١٢٧٤] دیارترین فیگۆری فەلسەفەی کریستیانی لە سەدەکانی ناویندا، لەژیر کاریگەری و باندۆری ئەرستۆدا کە بە [فەیلەسووف] ناودێری دەکات، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە قەدەغەکردنی کوشتن بوونەوەرەکانی دیکە دەگرێتەوە؟ ئاکویناس لە کتێبەکەیدا بە ناوی [Summa Theologica]دا دەنووسێت: «بە کارهێنانی شتێک بۆ ئەو ئامانجەی لە پێناویدا دروستکراوە تاوان نییە، ڕیزبەندیی شتەکان بە جۆرێکە کە ناتەواو بۆ تەواوە…….. شتەکان، وەک ڕووەک کە تەنیا ژیانیان هەیە، هەموویان وەک یەک بۆ ئاژەڵەکانن، هەموو ئاژەڵەکانیش بۆ مرۆڤن. بۆیە نایاسایی نییە ئەگەر مرۆ ڕووەک بۆ ئاژەڵ و ئاژەڵیش بۆ خۆی بەکار بهێنێت ….. ». لە شوێنێکی دیکەی هەمان کتێبدا دەنووسێت: «گرنگ نییە مرۆڤ چۆن مامەڵە لەتەک ئاژەڵدا دەکات، لەبەر ئەوەی خوداوەند هەموو شتێکی کردۆتە بابەتی دەسەڵاتی مرۆڤ».

دیکارت [١٥٩٦-١٦٥٠] باوکی فەلسەفەی مۆدێرن، لە کتێبەکەیدا[Discourse on Method] پێداگیری لەو ڕوانگەیە دەکات کە ئاژەڵان تەنیا ئامێرن، خودبزوێنـن[Automata]، هەست بە چێژ و ئازار ناکەن، دەنگ بەرزکردنەوە و گینگڵدان و ڕاکردنیان کاتێک بە چەقۆ دەیانبڕین یاخود دارکارییان دەکەین یانژی بە ئاسنی سوورەکراو داخیان دەکەین بە قەولی دیکارت پەیوەندی بە ئازارچەشتنەوە نییە. ئەوان وەک کاتژمێر ئامێرن، ئەگەریش کردارەکانیان لە هی کاتژمێر ئاڵۆزتر بێت، ئەوە لەبەر ئەوەیە کاتژمێر ئامێرێکە لەلایەن مرۆڤ و ئاژەڵیش ئامێرێکە لەلایەن خوداوە چێ کراوە.

ئەم دیدە، وەک دیدی زاڵ دێتە نێو ڕۆشنگەریشەوە، گەورە فەیلەسووفی ئەڵمان ئیمانوئێل کانت [١٧٢٤- ١٨٠٤] لەو باوەڕەدا بوو مرۆڤ هیچ ئەرکێکی ڕاستەوخۆی لە پەیوەندیدا بە ئاژەڵەوە لە ئەستۆ نییە، ئاژەڵان خودهۆشیار [self-conscious] نین، ئەوان تەنیا پێکاری ئامانجێکن، ئەو ئامانجەش بریتییە لە مرۆڤ.[بڕوانە: Lectures on Ethics].

دوای کانت دوو فیگۆری گرنگمان هەن، زێدەگۆیی نییە ئەگەر بڵێین پارادایمێکی نوێ سەرڕێگە دەخەن، ئەم دوو فیگۆرەش بریتین لە فەیلەسووفی ئینگلیزی جێرمی بێنسام [١٧٤٨- ١٨٣٢] و بایۆلۆجیست و جیۆلۆجیستی مەزنی ئینگیز چارلس داروین[١٨٠٩- ١٨٨٢]. پیشتر ڕەوتەنییانە باسی ڕۆڵی زۆر بە تاسیری داروینمان کرد لە گواستنەوەی نیگامان بۆ جێیەک کە مرۆڤ و ئاژەڵی لە یەکتر نزیک دەکردەوە. هەرچی بێنسامە کە دواتر لەلایەن هەندێک لەو فیگۆرانەی خودان شوێنپەنجەی دیارن لەنێو بزووتنەوەی ئاژەڵاندا هەڵدەگیرێتەوە،  لە کۆتا بەشی ئەم نووسینەدا لەسەری ڕادەوەستین.

چارلس داروین (١٨٠٩-١٨٨٢) بایۆلۆجیست و جیۆلۆجیستی بەریتانیایی

(٤)

سەروەری مرۆڤ لە کوێوە دێت؟

ئێمەی مرۆڤ سەروەری ئاژەڵانین، بۆمان هەیە تەنانەت بۆ سەرگەرمی و چێژی خۆمان ڕاویان بکەین. بەڵام ئەم سەروەرییە لە کوێوە دێت؟ ڕەنگە هەبێت بڵێت ئێمە لە ئاژەڵ ژیرترین، یاخود بەهێزترین، یانژی توانستی قسەکردنمان هەیە و ئەوان نییانە. وەرگرتنی هەریەک لەم بنەمایانە کێشەسازە، ئەگەر بانگەشەی ئەوەمان کرد ئێمە سەروەری ئاژەڵین چونکە ژیرترین، ئەوا بە دڵنیایییەوە هیچ ڕێگرییەکی تیۆری نامێنێت بۆ سەرپێخستنی جڤاتێک تێیدا ئەوانەی ژیرن دەبنە سەروەر و ئەوانەشی ئاستی ژیرییان لە خوارەوەیە بە کۆیلە. لە بنەماکانی دیکەشدا ئێمە لە بەردەم هەمان مەترسیداین، بەو واتایەی ئەگەر هێزمان هەڵگرتەوە، ئەوا زەمینەسازی تیۆری بۆ جڤاتێک دەکەین تێیدا نەخۆش و لاواز و کەم ئەندام و پیر و زارۆک ڕەوایە هەموو شتێکیان بەرانبەر بکرێت. هەمان شتیش بۆ توانستی پەیڤین ڕاستە، چونکە ڵاڵ و منداڵ …هتد ئەم توانستەیان نییە.

وادیارە پرسیارەکەمان لە شوێنە دروستەکەدا داناوە، ئەوەی ئێمەی مرۆڤ یەکسان دەکات نە ژیرییە، نە هێزی بازوویە، نە توانستی وتنە، کەواتە هیچ کام لەم سییانە نابنە پاساو و هەنجەت بۆ باڵاییی مرۆڤ بەسەر ئاژەڵاندا، چونکە وەک هێمامان بۆ کرد دەکرێت ئەم بنەمایانە لە پەیوەندیی نیوان مرۆڤ و ئاژەڵەوە ڕابکێشرێنە نێو پەیوەندییە مرۆیییەکان یاخود پەیوەندیی مرۆڤ بە مرۆڤەوە.

هەڵبەت ئێمە ئەو سییانەمان وەک نموونە وەرگرتووە، ئەگەرنا هەموو بنەمایەکی دیکەی وەک ئاینداری و ئاکاریبوون …هتد دەمانخاتە بەردەم هەمان تەڵەزگە. پیتەر ســـینگەر لە بەشــــی یەکەمی پەرتووکی ئازادکردنی ئاژەڵان [Animal liberation]دا لەم بارەوە دەنووسێت: «بانگەشەی یەکسانی پشت بە ژیری یان توانستی ئاکاری یاخود هێزی فیزیکی یانژی هیچ فاکتێکی دیکەی هاوشێوە نابەستێت». هەر لە هەمان بەستێندا، لە جێیەکی دیکەدا دەنووسێت: «یەکسانی ئایدیایەکی ئاکارییە Moral Idea نەوەک جەختکردن لە فاکتێک».

بە بڕوای پیتەر ســـــینگەر، تۆماس جیفەرسۆن (١٧٢٣- ١٨٢٦) هەر زوو دەرکی بەم ڕاستییە کردووە، وەختێ لەبارەی ڕەشپێستەکانەوە لە نامەیەکیدا دەنووسێت: «….. بەڵام چەندە بەهرەدار بن ئەمە نابێتە پێوەری مافەکانیان، لەبەر ئەوەی ئیسحاق نیوتن لە کەسانی دیکە ژیرتر بوو، بەڵام ئەمە نەیدەکردە سەرداری سەر و ماڵی کەسانی دیکە. بڕوانە: Animal liberation» لەم خاڵەشەوە ئێمە دەتوانین ڕستێک ئەنجامگیری بکەین، پڕبایەخترینیان ئەوەیە مادام یەکسانیی مرۆڤەکان پاڵپشت نییە بە هیچ کام لەو بنەواشانەی باسمان کردن، دەتوانین ئەم یەکسانییە بەجۆرێک درێژ بکەینەوە کە ئاژەڵانیش بگرێتەوە.

(٥)

ئازارچەشتن، سەرزەمینی یەکسانی

بەر لە جێرمی بێنسام هەریەکە لە فۆرفۆریۆس [دەورووبەری ٢٣٤-٣٠٥] قوتابییە زرنگەکەی ئەفلووتین و فیساگۆرس [٥٨١- ٤٩٧ پ.ز] هەڵوێستی فەلسەفییانەی ئەرێنییان لە پەیوەندیدا بە ئاژەڵەوە هەبووە، بەڵام هیچکامیان بەراورد بە بێنسام لە مێژووی فەلسەفەدا دەنگدانەوەیەکی فراوانیان لە درێژماوەدا نەبووە.  جێرمی بێنسام دامەزرێنەری قوتابخانەی سوودگەرایی [Utilitarianism] لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا [An Introduction to the Principles of Morals and Legislation] دێڕێک دەنووسێت کە دواتر دەبێتە بەناوبانگترین دێڕی نێو ئەدەبیاتی مافی ئاژەڵان، دێڕەکە کـتومت ئەمەیە: «پرسیارەکە ئەوە نییە، ئایا بیر دەکەنەوە؟ یاخود قسان دەکەن؟ پرسیارەکە ئەوەیە ئایە ئازار دەچێژن؟».

لەم بڕگەیەدا بێنسام باس لە پێودانگێک (Criteria) دەکات لەوەوبەر بەرباس نەدراوە، ئەم پێودانگەش بریتییە لە ئازارچەشتن، ئەمە خاڵی بەیەکگەیشتنی ئێمە و ئاژەڵە، چونکە ئەوانیش بەتایبەتی ئەو جۆرانەی لە ئێمەوە نزیکن وەک ئێمە هەست بە ئازار دەکەن. بەڵگەشمان بۆ ئەمە بریتییە لە نیشانە دەرەکییەکان[External]ـی وەک ڕاپسکان و هەڵاتن لە سەرچاوەی ئازارەکە و تێکچوونی ڕوخسار و چەندانی دیکەیە، زیاتر لەمە، ئەوان خاوەنی سیستەمی دەمارین، بۆیە لە ئازاردا فشاری خوێنیان بەرز دەبێتەوە، گلێنەیان فراوان دەبێت، ئارەق دەکەنەوە، لێدانی دڵیان زیاد دەکات، ئەمە لە تەک چەندا نیشانە و گۆڕانکاری دیکەدا. هەڵبەت ئەم پێودانگە لە سۆنگەی سوودگەرایییەوە خراوەتە ڕوو، چونکە بە هیچ جۆرێک ناتوانین لەبارەی سوودێک یاخود زیانێکەوە بدوێین بەبێ ئەوەی ئازارێک یاخود چێژێک لەگۆڕێدا بێت. ئەوەی لێدانی بەردێک لە لێدانی مانگایەک جودا دەکاتەوە ئەوەیە یەکەمیان هەست بە ئازار ناکات و دووەمیان دەیکات، بۆیە باسکردن لە زیان یاخود سوود لێدانی یەکەم بۆ خودی بەردەکە بێواتایە، بەڵام بێگومان دەکرێت باس لە سوود و زیانی لێدانی دووەم بکەین.

پیتەر سینگەر بە هەمان ڕێچکەی بێنسامدا دەڕوات و دەنووسێت: «ئەگەر بوونەوەرێک ئازاری چەشت، هیچ پاساوێکی ئاکارییانە بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ئەم ئازارە لە ئارادا نییە، بە چاوپۆشین لە سرووشتی بوونەوەرەکە، بنەواشەی یەکسانی وا دەخوازێت ئازارەکەی بە یەکسانی لەگەڵ ئازارە هاوشێوەکانی بوونەوەرەکانی دیکەدا وەربگیرێت. بڕوانە: Animal liberation»

هەڵبەت دوای بێنسام و داروین و سینگەر گفتوگۆکان کۆتایییان پی نەهات، تاوەکوو نها بەرگریکارانی مافەکانی ئاژەڵ و لایەنگرانی سەروەری مرۆڤ بۆ سەلماندنی بانگەشەکانیان، خەریکی دروستکردنی ئەرگومێنت و دژە ئەرگومێنتن. یەکێک لە دیارترین ئەو فیگۆرانەی دژی مافەکانی ئاژەڵ وەستاوەتەوە، فەیلەسووف پیتەر کاروسرزPeter Carruthersـە [1952 لەدایک بووە]، ئەم فەیلەسووفە بەریتانییە پێی وایە کە ماف و ئەرک دوو ڕووی دراوێکن، ئەوەی مافی منە ئەرکی تۆیە، ئەوەشی ئەرکی منە دەبێتە مافی تۆ، مادام ئاژەڵان ئەرکدار ناکرێن، کەواتە مافیشیان نییە ئاژەڵان وەک خانوو و باڵەخانەکان وان، هیچ مافێکی ڕاستەوخۆیان نییە. ئازاردانی ئاژەڵانیش و پێشێلکردنی مافی ئاژەڵ نییە، بەڵکوو بنپێخستنی مافی ئەو کەسانەیە کە ئاژەڵیان خۆشدەوێت. واتە ئازارنەدانی ئاژەڵ بە ڕاستەوخۆیی مافی ئەوانەیە کە ئاژەڵیان خۆشدەوێت و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش هی ئاژەڵانە.[بڕوانە: The Animals Issue, Moral Theory inPractice].

The post سپیشیزیزم speciesism appeared first on ژنەفتن.

به‌رگری له‌ ڕووه‌كیبوون
ئایا ده‌توانین به‌رگری له‌و كارانه‌ بكه‌ین كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌یكه‌ین؟ ڕه‌نگه‌ مه‌سیحییه‌كان، یه‌هودی و موسڵمانه‌كان په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بهێننه‌وه‌ بۆ باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كاندا. به‌ڵام هه‌ر كاتێك دووركه‌وتینه‌وه‌ له‌ دونیابینیی ئایینی، یه‌كسه‌ر ڕووبه‌ڕووی “پرسی ئاژه‌ڵان” ده‌بیینه‌وه،‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانین هیچ پێشگریمانه‌یه‌كمان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ئاژه‌ڵه‌كان له‌ پێناوی سوودی ئێمه‌ دروست كراون، یاخود سوودبینینی ئێمه‌ له‌ ئه‌وان پاداشتێكی خوایییه و ڕه‌زامه‌ندی خودای له‌ سه‌ره‌‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها جۆرێك بین له‌ جۆره‌كانی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ په‌ره‌یان سه‌ندووه‌، و ئه‌گه‌ر جۆره‌كانی تر ملیاردەها له‌ گیانله‌به‌ره‌كانی تر بگرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت ئازار بچێژن، یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه،‌ ده‌كرێت چێژ له‌ ژیانیان ببینن، ئایا ده‌كرێت هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ گرنگتر بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان؟

له‌م ڕۆژگاره‌دا، له‌نێوان هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌دا كه‌ كاریگه‌ری داده‌نێن له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو ڕێگاكانی تر زیاتر پێویستی به‌ پاساوه،‌ به‌خێوكردنیانه‌ له‌ پێناوی خواردنیاندا. ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م چالاكییه‌مانه‌وه‌ له‌ هه‌ر چالاكییه‌كی تری مرۆییمان زیاتره‌.

ته‌نیا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ساڵانه‌ بۆ خواردن به‌خێو ده‌كرێن و ده‌كوژرێن نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌ ملیارد[1]. به‌ ڕاشكاوی بیڵێین هه‌موو ئه‌مه‌ی ده‌كرێت‌ پێویست نییه‌، له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا، كه‌ لیستێكی به‌رفراوان له‌ خواردنی جۆربه‌جۆرمان له‌ به‌رده‌سته‌ تا به‌ ئاره‌زووی خۆمان هه‌ڵیبژێرین، هیچ مرۆڤێك پێویستی به‌وه‌ نییه‌ گۆشت بخوات. زۆر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ده‌توانین به‌ هه‌مان شێوه‌ یاخود به‌ ئاستێكی زیاتریش ته‌ندروستانه‌تر‌ بژین به‌بێ په‌نابردنه ‌به‌ر گۆشت. هه‌روه‌ك ده‌توانین به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ سیسته‌مێكی خۆراكی ڕووه‌كی بژین و به‌ هیچ جۆرێك هیچ به‌روبومێكی ئاژه‌ڵی نه‌خۆین. (ڤیتامین ب١٢ تاكه‌ پێكهاته‌یه‌كی خۆراكییه‌ كه‌ ناتوانین له‌ به‌ربوومه‌ ڕووه‌كییه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستی بهێنین، و ئاسانیشه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ڕووه‌كییه‌وه ته‌واوكه‌ره‌كانه‌وه –له ‌ڕێگه‌ی حه‌په‌وه- به‌ده‌ست بهێنرێن‌).

ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی كێشەی‌ ئه‌خلاقیی سه‌ره‌كیی خواردنی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه پرسیارت له‌ خه‌ڵكی كرد، ئه‌وا زۆرینه‌یان یه‌كسه‌ر ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌ كوشتنیان -پێیان وایه‌ كوشتنیان كێشه‌ ئه‌خلاقییەكه‌یه‌ -و-. بێگومان ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌، بەڵام لانی کەم تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی ئاژەڵی كێڵگه‌ پیشەسازییە مۆدێرنەکانەوە هەیە، ناڕەزایەتییەکی ڕاستەوخۆتر هەیە.. هه‌تا ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیشمان له‌و ڕووه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كوژرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زمان له تام و چێژی‌ گۆشته‌كانیانه‌‌، ئه‌وا هێشتاكه‌ پاڵپشتیكه‌ری سیسته‌مێكی كشتوكاڵین كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ئازارچه‌شتنێكی دوورودرێژی ئاژه‌ڵان.

مریشكه‌كان كه‌ له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كاندا له‌ پێناوی گۆشته‌كانیاندا به‌خێو ده‌كرێن و ڕاده‌گیرێن‌ نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار باڵنده‌ ده‌بن. ئه‌و بڕه‌ له‌ ئه‌مۆنیایه‌ی‌‌ له‌ هه‌وادا به‌هۆی ڕیقنه ‌و پاشماوه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت، ده‌بێته‌ هۆی سووتانه‌وه‌ی چاو و زیان گه‌یاندن به‌ سییه‌كان.

ئه‌مڕۆ مریشكه‌كان وا به‌خێو ده‌كرێن تا هه‌رچی زوو كێشیان زیاد بكات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نیا ٤٢ ڕۆژدا كێشیان ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ بازاڕ ده‌یه‌وێت، به‌ڵام هێشتاكه‌ ئێسكه‌كانیان‌ به‌ ته‌واوه‌تی گه‌شه‌ی نه‌كردووه، بۆیه‌‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و له‌شه‌ قورسه‌ هه‌ڵبگرن. هه‌ندێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن بگه‌ن به‌ ئاو و خۆراك له ‌په‌لوپۆ ده‌كه‌ون، و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مردار ده‌بنه‌وه‌، چاره‌نووسیشیان به‌ هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌ كۆی ئابووریی ده‌زگاكه‌وه‌ نییه‌. ڕاگرتنیان و، گواستنه‌وه‌ و، سه‌ربڕینیان هه‌ر هه‌مووی له‌ پرۆسه‌یه‌كی زۆر توندوتیژانه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ پێویستییه‌ ئابورییه‌كه‌ی ته‌نیا “خێرایی” له‌ به‌رچاو ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت، له‌ هه‌موو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی باڵنده‌كه و خۆشگوزه‌رانییه‌كه‌ی به‌ هیچ جۆرێك ڕۆڵ نابینێت.

مریشكه‌ هێلكه‌كه‌ره‌كانیش له‌ قه‌فه‌سێكی ته‌لینی زۆر بچكۆله‌ی وادا كۆ كراونه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌فه‌سێك و یه‌ك مریشكیشی تێ بكه‌یت، ئه‌وە ته‌نیا مریشكه‌ش‌ ناتوانێت باڵه‌كانی به‌ ته‌واوه‌تی بكاته‌وه‌. ‌به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌ریت وایه‌ هه‌ر چوار مریشك و ده‌خرێنه‌ قه‌فه‌سێكه‌وه‌، زۆر جار ژماره‌كه‌ له‌وه‌ش‌ زیاتره‌. له‌م دۆخه‌‌ قه‌ره‌باڵغانه‌دا، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مریشكه‌ زۆر باڵاده‌ست و شه‌ڕانگێزه‌كان له‌ناو قه‌فه‌سه‌كاندا به‌ ده‌نووكیان له‌ مریشكه‌ لاوازه‌كان بده‌ن تا مردن. بۆ ڕێگری له‌وه‌، به‌رهه‌مهێنه‌ره‌‌كان به‌ تيغێكی گه‌رمكراو ده‌نووكی هه‌موو باڵنده‌كان كه‌وی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نووكی مریشك پڕه‌ له‌ ده‌ماره‌ خانه‌- ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ی باڵنده‌كان ئامرازی سه‌ره‌كییانه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ژینگه‌وه‌- به‌ڵام ئه‌وان له‌ كاتی كه‌ویكردنی ده‌نووكیاندا ته‌نانه‌ت هیچ بێهۆشكه‌ر یان ئازارشكێنیشیان ناده‌نێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره‌یان.

پیتەر سینگەر (١٩٤٦) فەیلەسووفی هاوچەرخی ئۆسترالیایی

پێده‌چێت به‌رازه‌كان له‌ هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی تر كه‌ ده‌یانخۆین هۆشیارتر و خاوه‌ن هه‌سته‌وه‌ری زیاتر بن. له‌ كێڵه‌گه‌ پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌مڕۆماندا، به‌رازه‌ دووگیانه‌كان له قه‌فه‌سی وا بچووكدا به‌ندكراون كه‌ ناتوانن ته‌نانه‌ت ئاوڕیش بده‌نه‌وه‌، یان هه‌نگاوێك پێش و دوا بكه‌ن. هه‌روا بێته‌وه‌ له‌سه‌ر كۆنكریتێكی بێ گیا و پوش یان هیچ جۆره‌ “كه‌وه‌له-ژێر كۆزه‌‌”یه‌كیان بۆ ڕانه‌خراوه‌. هیچ ئامرازێكیشیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ تا غه‌ریزه‌كانیان تێر بكه‌ن له‌ دروستكردنی په‌ناگه‌ پێش خستنه‌وه‌ی به‌چكه‌كانیان. به‌رازه‌ چكۆله‌كان زۆر به‌ خێرایی له‌ دایكه‌كانین دوور ده‌خرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ دووگیان ببنه‌وه‌، ئه‌وانیش له‌ قه‌فه‌سێكی تردا به‌ند ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كۆنكریتیش، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌برێن بۆ سه‌ربڕین. ئاژه‌ڵه‌ ئاماده‌كراوه‌كان بۆ سه‌ربڕین، شه‌ش مانگی كۆتاییی ژیانیان له‌ناو پیساییی خۆیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دانه‌وێڵه‌یه‌كیان پێ ده‌درێت كه ‌گونجاو نییه‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسیان، وزه‌به‌خشێكی وایان پێ ده‌ده‌ن تا ئێسقانه‌كانیان زووتر گه‌شه‌ بكات، هه‌روه‌ها ئه‌نتی بایۆتیكیان پێ ده‌ده‌ن تا له‌ ژیاندا بهێڵرێنه‌وه‌ و نه‌مرن. له‌ژێر هیچ سێبه‌رێكدا نین تا له‌ گه‌رمای خۆری هاوین بپارێزرێن، هیچ په‌ناگه‌یه‌كیشیان نییه‌ تا له‌ سه‌رماوسۆڵه‌ی به‌فر و باران به‌دوور بن. به‌ڵام ده‌شێت بپرسیت، ده‌بێت چ خراپه‌یه‌ك له‌ شیر و به‌رهه‌مه‌ ‌شیره‌مه‌نییه‌كانیاندا هه‌بێت؟ ئایا مانگاكان له‌ كێڵگه‌كانی به‌خێوكردندا به‌ ته‌واوی له‌ ته‌ندروستییه‌كی باشدا نین؟ ئایا پێویستیشمان به‌وه‌ نییه‌ بیانكوژین بۆ ئه‌وه‌ی شیرمان لێیان ده‌ست بكه‌وێت؟ به‌ڵام له‌مڕۆماندا زۆرینه‌ی مانگا شیرده‌ره‌كان و ڕاده‌یگیرێن و به‌ند ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ نادرێن بگه‌نه‌ له‌وه‌ڕگاكان. ئه‌وانیش وه‌ك مێینه‌ی مرۆڤ شیریان نییه،‌ مه‌گه‌ر تازه‌ به‌چكه‌یان بووبێت، هه‌روا بێته‌وه‌ مانگا شیرده‌ره‌كانیش هه‌موو ساڵێك دووگیان ده‌بن. گوێره‌كه‌كانیشیان دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌  له‌دایكبوونیان له‌ دایكانیان دوور ده‌خرێته‌وه‌، و ڕێگه‌ نادرێت له‌و شیره‌ بخۆن كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ مرۆڤ. ئه‌گه‌ر به‌چكه‌كه‌ نێر بوو، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌كوژرێت، یان بۆ گۆشته‌كه‌ی به‌خێو ده‌كرێت، یاخود ته‌رخان ده‌كرێت بۆ هه‌مبه‌رگر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان مانگا و گوێره‌كه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه‌، مانگاكه‌ تا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ دوای دوورخستنه‌وه‌ی به‌چكه‌كه‌ی هاواری بۆ ده‌كات و گازی ده‌كات.

جگه‌ له‌ پرسی ئه‌خلاقیی په‌یوه‌ندیدار به‌ جۆری مامه‌ڵه‌كردنمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كاندا، ئێسته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی نوێ هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ خۆراكی ڕووه‌كییه‌وه‌. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی فڕانسیس مۆر لاپێ(Frances Moore Lappe) كه‌ ناوی “سیسته‌مێكی خۆراكی بۆ هه‌ساره‌یه‌كی بچووك”ه‌ و له‌ ساڵی ١٩٧١ه‌وه بڵاو بووەته‌وه‌‌ زانیومانه‌ كه‌ به‌رهه‌می پیشه‌سازیی ئاژه‌ڵیی هاوچه‌رخ زۆر مه‌سره‌فكه‌ر و به‌فیڕۆده‌ره‌‌. كیڵگه‌كانی به‌خێوكردنی به‌راز شه‌ش ڕه‌تڵ له‌ دانه‌وێڵه‌ به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ڕه‌تڵ گۆشتی بێ ئێسك. بۆ گۆشتی مانگاش، ڕێژه‌كه‌ ده‌بێت به‌ ١:١٣. له‌ دۆخی مریشكیشدا، له‌ ناكارامه‌ترین كیڵگه‌ پیشه‌سازییه‌كانی گۆشتی باڵنده‌دا ڕێژه‌كه‌  ده‌بێته‌ ١:٣.

لاپێ زۆر نیگه‌ران بوو له‌ به‌فیڕۆدانی خۆراك و ئه‌و فشاره‌ زیاده‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وییه‌ گونجاوه‌كان بۆ كشتوكاڵكردن، ئێمه‌ ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ خۆمان دانه‌وێڵه‌ و سۆیا بخۆین و به‌ هه‌مان كوالیتیش خۆمان بژیه‌نین به‌ زه‌وییه‌كی زۆر كه‌متر له‌وه‌. له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا، گه‌رمبوونی زه‌وی گرفته‌كه‌ی گه‌لێك خراپتر كردووه‌. زۆرینه‌ی ئه‌مریكایییه‌كان بڕوایان وایه‌ باشترین كارێك له‌ توانای ئه‌واندا بێت بیكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی خۆیان له‌ گه‌رمبوونی زه‌وی ئه‌وه‌یه‌ كه‌، ئۆتۆمبێله‌ خێزانییه‌كانیان بگۆڕن به‌ یه‌كێكی تری هه‌جین-هایبریدكه‌ توانای هه‌یه‌ سووته‌مه‌نی تۆیۆتا پریه‌س بسووتێنێت. هه‌ر یه‌ك له‌ گیدیۆن ئێشێڵ و پامێلا مارتن كه‌ دوو لێكۆڵه‌رن له‌ زانكۆی شیكاگۆ، هه‌ستان به‌ ژمێره‌یه‌ك كه‌ كورته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه،‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ی ئه‌مریكایییه‌كان ده‌یكه‌ن ڕاسته‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه‌ زیانبه‌خشه‌كان به‌ ڕێژه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن له‌ گازی دوانۆئۆكسیدی كاربۆن بۆ هه‌ر شۆفێرێك، به‌ڵام گۆڕان له‌ سیسته‌می خۆراكی باوی ئه‌مریكایییه‌وه‌ بۆ سیسته‌مێكی ڕووه‌كی، ده‌ردانی ته‌نونیوێك له‌ گازی دوانۆئۆكسیدی كاربۆن بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك كه‌م ده‌كاته‌وه‌. لێره‌وه‌ ڕووه‌كییه‌كان زیانێكی زۆر كه‌متر ده‌ده‌ن له‌ كه‌شوهه‌وای جیهان، به‌ به‌راورد به‌ ئه‌وانه‌ی به‌روبوومه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان ده‌خۆن([2]).

به‌ڵام ئایا ڕێگایه‌كی ئه‌خلاقی هه‌یه‌ بۆ خواردنی به‌روبوومه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان؟ ده‌كرێت گۆشت، هێلكه‌ و شیرمه‌نیی ئاژه‌ڵانێك بخۆین كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌متر توندوتیژانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرابێت، و ڕێگه‌یان درابێت گیا له‌ بری دانه‌وێڵه ‌و سۆیا بخۆن. هه‌روه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ر تاكێك بۆ به‌روبوومه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان له‌م سه‌رچاوانه‌وه‌، ده‌ردانی هه‌ندێك له‌ گازه‌ زیانبه‌خشه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و مانگایانه‌ش كه‌ گیا ده‌خۆن هه‌ر بڕێكی زۆر له‌ گازی میسان ده‌رده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌شدارێكی به‌هێزه‌ له‌ گه‌رمبوونی جیهان. ئه‌گه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی جدی نه‌بوو بۆ كوشتنی ئاژه‌ڵ، ماده‌م به‌هره‌مه‌ند بووه‌ له‌ ژیانێكی باش، گوڵبژێركردنی ئه‌و به‌روبوومه‌ ئاژه‌ڵییانه‌ی كه‌ ده‌یخۆیت سیسته‌مێكی خۆراكی ئه‌خلاقی پێك ده‌هێنێت. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دۆخه‌كه‌‌ ئاگاداری و وریایی ده‌وێت. بۆ نموونه‌، وشه‌ی “ئۆرگانی”، شتێكی كه‌ممان له‌باره‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌وه‌ پێ ده‌ڵێت، ئه‌و مریشكانه‌ی كه‌ له‌ قه‌فه‌سه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا به‌ند نه‌كراون، هێشتاكه‌ هه‌ر باجێكی گه‌وره‌ ده‌ده‌ن. بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ بۆ سیسته‌مێكی ڕووه‌كی هه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئاسانتر داده‌نرێت و ده‌بێته‌ نموونه‌یه‌كی ڕوون تا ئه‌وانی تر په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن.

[1] له‌پڕ، ژماره‌ی ئاژه‌ڵی كوشتارگه‌كان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌دا گه‌شته‌ لوتكه‌، پاشان دابه‌زی بۆ نزیكه‌ی ٩.١ ملیارد.

[2]گیدۆن ئیشیڵ و بامیلا مارتین، “سیسته‌می خۆراكی، وزه‌، و گه‌رمبوونی جیهان” كارلێكه‌كانی زه‌وی ١٠ (٢٠٠٦): ١-١٧.

The post به‌رگری له‌ ڕووه‌كیبوون appeared first on ژنەفتن.

خوا و ئازارچه‌شتن
دینێش دسوزا (Dinesh D’Souza) كه‌ ڕه‌خنه‌گرێكی مه‌سیحی كۆنزه‌رڤاتیڤه،‌ ئه‌ركێكی ته‌بشیری له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕه‌‌كاندا له‌باره‌ی بوونی خوداوه‌. ئه‌و ڕووبه‌رووی هه‌ر كه‌سێكی به‌ناڤوده‌نگ بووەته‌وه كه‌ توانیبێتی ‌ده‌ستی پێی بگات، دیبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دانیاڵ دینێت، كرستۆڤه‌ر هیتشنز، و مایكڵ شارمه‌ر كردووه‌. منیش بانگهێشته‌كه‌یم په‌سه‌ند كرد، و گفتوگۆیه‌كمان له‌ زانكۆی بایۆڵا ئه‌نجام دا. ناوی “بایۆڵا” له‌ “په‌یمانگای كتێبی پیرۆزی لۆس ئه‌نجڵیس”ه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاراسته‌ ئایینیه‌ی كه‌ له‌نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا بڵاوه‌،‌ ده‌رده‌خات.

ده‌مزانی كه‌ دیبه‌یت له‌گه‌ڵ ڕكابه‌رێكی به‌ ئه‌زموون و زیره‌كدا ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه ‌هه‌وڵم دا پێم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ڕه‌ق داكوتم. بۆیه‌ مشتومڕی ئه‌وه‌م كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناتوانم بوونی هه‌مووی جۆره‌ خوایه‌ك ڕه‌ت بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێت له‌وه‌ دڵنیا بینه‌وه ‌كه‌ له‌ جیهانێكدا ناژین كه‌ خوایه‌كی به‌ ته‌واوه‌تی به‌هێز و زانا و، به‌سۆز و چاكه‌كار دروستی كردبێت. بێگومان، مه‌سیحییه‌كان بڕوایان وایه‌ له‌ جیهانێكی وادا ده‌ژین. به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێك ڕووبه‌ڕووی هۆیه‌كی به‌هێزی وا ده‌بیینه‌وه‌ كه‌: جیهان بڕێكی مه‌زنی له‌ ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری تێدایه‌. ئه‌گه‌ر خودا به‌ ڕه‌هایی خاوه‌ن زانین بێت، ئه‌وا بڕی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی هه‌یه‌ ده‌یزانێت. ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌هایی به‌هێزیش بێت، ده‌یتوانی جیهانێك دروست بكات به‌بێ بوونی ئه‌و بڕه‌ مه‌زنه‌ له‌ چه‌رمه‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌هایی چاك و به‌سۆزیش بێت، ئه‌وا به ‌دڵنیایییه‌وه‌ جیهانێكی دروست ده‌كرد ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی‌ تێدا نه‌ده‌بوو.

مه‌سیحییه‌كان به‌وه‌ به‌رپه‌رچی ئه‌م قسانه‌‌ ده‌ده‌نه‌وه،‌ گوایه‌ خودا ویستی ئازادی پێ به‌خشیوین، بۆیه‌ ئه‌و به‌رپرس نییه‌ له‌و خراپه‌كارییانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌سیحییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئازار‌چه‌شتنی ئه‌وانه‌ی له‌ لافاوه‌كاندا ده‌خنكێن، و به‌ زیندوویی له‌نێو ئاگری ئه‌و دارستانانه‌دا ده‌سووتێن كه‌ هه‌وره‌بروسكه‌ هۆكاره‌ی كه‌وتنه‌وه‌یه‌تی، یاخود به‌ هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ له‌ برسییاندا و له‌ تینوواندا ده‌مرن.

هه‌ندێك جار مه‌سیحییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ شیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌م ئازارچه‌شتن و چه‌رمه‌سه‌رییانه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان گوناهبارن، بۆیه‌ ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌و چاره‌نووسه‌ن كه‌ تووشیان ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ چاره‌نووسه‌كه‌شیان ترسناك بێت. به‌ڵام كۆرپه‌ و منداڵه‌ چكۆله‌كانیش هه‌ر وه‌ك گه‌وره‌كان به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشتییانه‌وه‌ ئازار ده‌كێشن و ده‌مرن، وا دیاره‌ كه‌ مه‌حاڵه‌ بێژین كه‌ ئه‌وانیش شایسته‌ی ئه‌و ئازاركێشان و مردنه ‌بن.

جارێكی تر، به‌پێی بیروباوه‌ڕی نه‌ریتی مه‌سیحی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌چه‌ی “حه‌وا”ن، بۆیه‌ یه‌كه‌مین گوناهیان له‌ دایكیانه‌وه‌ به‌ میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌و گوناهه‌ش سه‌رپێچی فه‌رمانی خودا بووه‌ به نه‌خواردنی به‌روبوومی دره‌ختی زانین.

ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ سێ لایه‌نه‌وه‌ بێزراوه‌، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات زانین شتێكی خراپه‌، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاخی بوون له‌ ویستی خودا به‌ گوناهی هه‌ره‌ مه‌زن داده‌نێت، سێیه‌م منداڵان هه‌ڵه‌ی پێشینه‌كانیان به‌ میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، و سزادانیشیان كارێكی پاساوداره‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پێشینه ‌و باوانه‌كانیان.

به‌ڵام هه‌تا ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌موو ئه‌م گریمانانه‌ش په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام گرفته‌كه‌ هه‌ر به‌بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان تاكه‌ قوربانی لافاو و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و وشكه‌ساڵی نین. ئاژه‌ڵه‌كانیش به‌ هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشتییانه‌وه‌ تووشی ئازاركێشان و چه‌رمه‌سه‌ری ده‌بن، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له‌ وه‌چه‌ی ئاده‌م و حه‌وا نین، ناكرێت ئه‌وانیش یه‌كه‌مین گوناهـ و هه‌ڵه‌یان‌ به‌ میرات بۆ مابێته‌وه‌.

له‌ سه‌رده‌مانی پێشوودا، كاتێك یه‌كه‌مین گوناهـ به‌گشتی زۆر له‌ ئێستا زیاتر به‌ گرنگییه‌وه‌ وه‌رده‌گیرا، به‌ تایبه‌ت ئازاركێشانی ئاژه‌ڵه‌كان ته‌ڵه‌زگه‌یه‌كی گران بوو بۆ بیرمه‌نده‌ قووڵه‌كانی ناو فیكری مه‌سیحییه‌ت. ڕینیه‌ دیكارتی فه‌یله‌سووفی فه‌ڕه‌نسی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌، به‌ فێڵێكی دڵڕه‌قانه‌‌ ئه‌م ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر كرد، به‌وه‌ی ڕایگه‌یاند ئه‌سته‌مه‌ ئاژه‌ڵه‌كان هه‌ست به‌ ئازار بكه‌ن. دیكارت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ ئاژه‌ڵه‌كان ئامێرێكی په‌تی سه‌رسوڕهێنه‌رن، و پێویست ناكات له‌سه‌ر ئێمه‌ كه‌ هاوارو به‌ره‌نگاریه‌كانیان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئازار تێبگه‌ین، مه‌گه‌ر بڕوامان وابێت كه‌ ده‌نگه‌ده‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی كاتژمێریش ئاماژه‌ بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتژمێریش هۆشیاری و ئاگایی هه‌یه‌. ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی دیكارت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژیانیاندا هاوه‌ڵی سه‌گ یان پشیله‌ ده‌كه‌ن قایلكه‌ر نییه‌.

شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دسوزا ئه‌زمونێكی هه‌بوو له‌ دیبه‌یتكردن له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕه‌كاندا، به‌ڵام زۆر تێكۆشا تا وه‌ڵامێكی قایلكه‌ر بۆ ئه‌م ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تادا گوتی به‌و پێیه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ده‌توانن له‌ ئاسماندا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ بژین، ئه‌وا ئازاركێشانیان له‌م جیهانه‌دا گرنگییه‌كی كه‌متری هه‌یه‌‌، به‌ به‌راورد به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها ئه‌م ژیانه‌یان هه‌بووایه‌‌ (جارێكی تر زیندوونه‌بوونایه‌ته‌وه‌).

به‌ڵام ئه‌مه‌ شكست ده‌هێنێت له‌ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی خودایه‌كی به‌ ڕه‌هایی به‌هێز و چاك ڕێگه‌ به‌وه‌ ده‌دات. هه‌رچه‌نده‌ بچووك و كه‌میش بێت له‌ چاو ژیانی هه‌میشه‌ییی بێكۆتاییدا، هێشتاكه‌ ئه‌و ئازاره‌، بڕێكی زۆره‌ له ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری‌‌، جیهان شتێكی باشتر ده‌بوو به‌بێ ئه‌و ئازاركێشانانه‌، یان لانی كه‌م به‌بێ به‌شێكی زۆر له‌و چه‌رمه‌سه‌ریانه‌. (هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن بڕێكی كه‌م له‌ ئازاركێشان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخی چییه‌تیی به‌خته‌وه‌ری بزانین. له‌وانه‌یه‌- به‌ڵام بێگومان ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی ئازاركێشان كه‌ هه‌مانه‌ زۆر ناپێویسته‌).

پاش ئه‌وه‌، دسۆزا مشتومڕی ئه‌وه‌ی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا ژیانی پێ به‌خشیوین، ئێمه‌ له‌ پێگه‌یه‌كدا نین تا سكاڵای ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ بۆ ژیانمان ئایدیاڵ نییه. نموونه‌ی به‌وه‌ هێنایه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دایك بیت به‌بێ هه‌بوونی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت. ئه‌گه‌ر ژیان خۆی له‌ خۆیدا به‌خششێك بێت، وه‌ك ئه‌و وتی، ئه‌وا گوناهمان به‌رامبه‌ر نه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت پێمان درابێت. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌، ئاماژه‌م به‌وه‌ كرد كه‌ ئێمه‌ لۆمه‌ی ئه‌و دایكانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كاتی سكپڕییاندا به‌ خواردنی كحوڵ و یان به‌ به‌كارهێنانی كۆكایین زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌ منداڵه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی قسه‌كه‌ی دسۆزا بێت ئه‌وا ئه‌و دایكانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانیان به‌و منداڵانه‌ به‌خشییوه‌، هیچ نه‌نگییه‌ك له‌ كاره‌كانیاندا نییه‌.

له‌ كۆتاییدا، دسۆزا پاشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ك مه‌سیحییه‌كان ده‌یكه‌ن كاتێك ده‌كه‌ونه‌ به‌ر فشار، ئه‌و په‌نای برده‌ به‌ر بانگه‌شه‌كردنی ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌رمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌كه‌ین له‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی خودا تێبگه‌ین كه‌ بۆچی دونیای ئاوا دروست كردووه‌. ئه‌مه‌ هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ مێرووله‌یه‌ك بیه‌وێت له‌ بڕیاره‌كانی مرۆڤایه‌تی تێبگات، بۆیه‌ زیره‌كی ئێمه‌ زۆر چكۆله‌یه‌ به‌ به‌راورد به‌ داناییی بێكۆتاییی خودا. (ئه‌م وه‌ڵامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر شاعیرانه‌تر له‌ کتێبی ئه‌یوبدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌). به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ وازمان له‌ توانادارییه‌ عه‌قڵانییه‌كانمان هێنا، ئه‌وا له‌ تواناماندایه‌ بڕوا به‌ هه‌موو شتێكی تریش بكه‌ین.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ زیره‌كیی ئێمه‌ به‌ به‌راورد به‌ زیره‌كیی خودا زۆر كه‌م و چكۆله‌یه‌، پێشوه‌خت گریمانه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی كردووه‌ كه‌ گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ ده‌كه‌ین- ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودایه‌كی به‌ ڕه‌هایی خاوه‌ن دانایی هه‌روه‌ها به‌ ڕه‌هایی به‌توانا و چاكه‌كار بوونی هه‌یه‌.

ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ به‌رچاوماندا وامان لێ ده‌كه‌ن زۆر ماقوڵ بێت به‌ لامانه‌وه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ بهێنین كه‌ جیهان به‌ هیچ كلۆجێك هیچ خوایه‌ك دروستی نه‌كردووه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر مكوڕ بووین له‌سه‌ر هه‌بوونی خودایه‌ك، ئه‌وا ئه‌و خودایه‌ی جیهانی دروست كردووه‌، ناكرێت به ‌ڕه‌هایی به‌هێز و چاكه‌كار بێت. ئه‌و یان خراپه‌كاره‌ یاخود زۆر شكستخواردووه‌.

سه‌رچاوه‌:

بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.

The post خوا و ئازارچه‌شتن appeared first on ژنەفتن.

خودا و ژن له‌ ئێران
نه‌نكم یه‌كێك بوو له‌ یه‌كه‌مین ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ بیركاری و فیزیایان له‌ زانكۆی ڤێنا خوێندووه‌. كاتێكیش له‌ ساڵی ١٩٠٥دا خوێندنی ته‌واو كرد، زانكۆكه‌ی بۆ به‌رزترین ڕێزلێنان‌ به‌ربژێری كرد، ئه‌ویش به‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌نگوستیله‌یه‌ك كه‌ پیته‌كانی سه‌ره‌تای ناوی ئیمپراتۆری له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵڕابوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ ژنێك هه‌ڵنه‌بژێردرابوو بۆ پێدانی ئه‌م خه‌ڵاته‌‌، فرانز جۆزیفی ئیمپراتۆریش ڕه‌تی كرده‌وه‌‌‌ ئه‌م دیارییه‌ بدات به‌ هیچ كه‌سێك.

پاش زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك، ده‌شێت مرۆڤ بۆچوونی وابێت كه‌ ئیدی ئه‌و بڕوایه‌ باوی نه‌ماوه‌ كه‌ پێی وابوو ئافره‌تان گونجاو نین بۆ پێگه‌ به‌رزه‌كانی خوێندنی باڵا، ئیدی له‌ هه‌ر بوارێك له‌ بواره‌كاندا بێت. بۆیه‌ هه‌واڵێكی بێزاركه‌ره‌ كه‌ ده‌بیستین كه‌ زیاتر له‌ ٣٠ زانكۆی ئێرانی ٧٠ بواری جیاوازی خوێندنیان له‌ ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ ئه‌ندازیارییه‌وه‌، بۆ فیزیای ناوه‌كی و كۆمپیوته‌ر و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و زانستی شوێنه‌وارناسی و بازرگانی ده‌گرێته‌وه‌. به‌پێی شیرین عه‌بادی پارێزه‌ر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵ بۆ ئاشتی، ئه‌م كۆت و به‌ندانه‌ به‌شێكن له‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سنوورداركردنی ده‌رفه‌تی كاری ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.

ئه‌م قه‌ده‌غه‌كارییه‌ گاڵته‌جاڕانه‌یه‌، چونكه‌ ئێران، به‌پێی یونسكۆ، خاوه‌نی زۆرترین ئافره‌تانی زانكۆیه‌ له‌ چاو پیاوان له‌ جیهاندا. له‌ ساڵی ڕابردوودا1.، ژنان ٦٠ له‌ سه‌دی تێكڕای ئه‌و خوێندكارانه‌یان پێكهێناوه‌ كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگیران له‌ زانكۆدا سه‌ركه‌وتوو بوون، و ئافره‌تان له‌و به‌شه‌ پسپۆڕیانه‌دا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی پیاوان تێیدا زۆرینه‌ن، وه‌ك ئه‌ندازیاری، زۆر باش سه‌ركه‌وتوو بوون.

پێده‌چێت سه‌ركه‌وتنی خوێندكارانی ئافره‌ت- و ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه‌ ئافره‌تانی خوێنده‌وار ده‌یگێڕن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیۆكراتیه‌ت (فه‌رمانڕه‌وایی پیاوانی ئایینی)ی ئێرانی- وای له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ت كردبێت كه هه‌وڵ بده‌ن‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه‌. له‌م كاته‌دا، ئافره‌تانی وه‌ك نۆشین كه‌ قوتابییه‌كی  ئه‌سفه‌هانییه‌ و به‌ بی بی سی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێگری لێ كراوه‌ ببێت ئه‌ندازیاری میكانیك، ئه‌و چیتر ناتوانێت ئامانجه‌كه‌ی به‌دی بهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ نۆشین و هاوچه‌شنه‌كانی نمره‌یه‌كی باشیشیان هێناوه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگراین له‌ زانكۆكاندا.

هه‌ندێك كه‌س وای ده‌بینن كه‌ بیرۆكه‌ی باڵای یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی دونیابینییه‌كی كولتووری تایبه‌تییه‌، و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ی ڕۆژئاوایی كه‌ هه‌وڵ نه‌ده‌ین ئه‌م به‌هایانه‌ی خۆمان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنین. له‌ ڕاستییدا ده‌قه‌ ئیسلامییه‌كان به‌ ڕێگای جۆراوجۆر جه‌خت له‌ باڵاده‌ستی پیاوان به‌سه‌ر ژناندا ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ڵام ده‌كرێت هه‌مان شتیش ده‌رباره‌ی ده‌قه‌كانی مه‌سیحی و جووله‌كه‌كانیش بڵێین. هه‌روه‌ك مافی خوێندن، به‌بێ هه‌ڵاوێردن و جیاكاری، به‌پێی زۆر له‌ جاڕنامه‌ و ڕێكکه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ دانی پێدانراوه‌، كه‌ به‌ نزیكه‌یی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه‌، له‌ نێویشیاندا ئێران.

جیاكاریكردن و هه‌ڵاوێردنی دژ به‌ ژنان به‌شێكه‌ له‌ ئاراسته‌یه‌كی سیاسی گشتگیرتری جیاكاری كردنی فه‌رمی له‌ ئێران، به‌تایبه‌تی دژ به‌وانه‌ی به‌ موسڵمان دانانرێن، یان سه‌ر به‌ سێ كه‌مینه‌كه‌ نین –زه‌رده‌شتی، جووله‌كه‌، مه‌سیحی- كه‌ له‌ ده‌ستوری ئێرانیدا دانیان پێدانراوه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك ویستی، بۆ نموونه‌، له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكاندا ناوی خۆی تۆمار بكات، پێویسته‌ له‌سه‌ری ڕوونی بكاته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌و چوار ئایینه‌ ددانپێدانراوانه‌یه‌. به‌ڵام بێباوه‌ڕه‌كان، و ئه‌گنۆستییه‌كان(Agnosticism)، یاخود تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هائی ئێرانی له‌ زانكۆ وه‌رناگیرێن.

بیهێننه‌ به‌رچاوتان په‌رچه‌كردارمان چی ده‌بێت كاتێك یه‌كێك بیه‌وێت پاساو بۆ جیاكاریی ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادی بهێنێته‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی سه‌پاندنی كولتووری به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا هه‌ڵه‌یه‌. بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، “كولتوور” وابوو كه‌، كه‌سانی به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی پێویسته‌ له‌ دواوه‌ی پاسه‌كانه‌وه‌ دابنیشن و له‌ قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و زانكۆی جودا وه‌ربگیرێن. هه‌روه‌ها “كولتوور”ی جیاكاری نه‌ژاد –ئاپارتایید-ی ئه‌فریقای باشوور ئه‌وه‌ی سه‌پاندبوو كه‌ ڕه‌شپێسته‌كان ده‌بێت به‌ دوور له‌ سپیپێسته‌كان بژین و هه‌لی خوێندنی جودا و ئاست نزمتریان پێ بدرێت. به ‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر ده‌توانین بڵێین، ئه‌مه‌ كولتوور و ڕۆشنبیریی سپی پێسته‌ باڵاده‌سته‌كانی ئه‌وكاته‌ بوو.

هه‌مان شت بۆ ئێرانیش ڕاسته‌. هه‌موو لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت له‌ پیاوانی موسڵمان پێكهاتوون. ئه‌و فه‌رمانه‌ش كه‌ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵا له‌ ساڵی ٢٠٠٩دا ده‌ریكرد كه‌ داوای كردبوو زانكۆكان به‌ “ئیسلامی” بكرێن، بوو به‌هۆی گۆڕینی زۆر له‌ بابه‌ته‌كانی خوێندن و گۆڕینی هه‌ندێك له‌ ستافی مامۆستایانی زانكۆكان به‌ كه‌سانی زیاتر كۆنزه‌رڤاتیڤ‌. له‌ دوو مانگیش له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌، خامنه‌یی گوتی كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێرانییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌ها دێرینه‌كان و منداڵانێكی زیاتر بخه‌نه‌وه‌- هه‌ر ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری دیكه‌ له‌ سه‌ر ڕۆڵی ئافره‌تان داده‌نێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه‌.

سزا هه‌نووكه‌یییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری بكات له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات، نه‌ك بۆ قایلكردنی به‌وه‌ی واز له‌ جیاكاریكردن دژ به‌ ژنان یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی بهێنێت. بایكۆتكردنێكی به‌رفراوانی زانكۆكانی ئێران، و به‌رهه‌مه‌ ئێرانییه‌كانی تر له‌ ئارادا نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی جاران به‌رانبه‌ر ئه‌فریقای باشوور و جیاكارییه‌ نه‌ژادییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درا. وا دیاره‌ هێشتاكه‌ جیاكاری كردن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زی و ئایینی كه‌متر جێگای بایه‌خمانه‌ وه‌ك له‌ جیاكاریكردن له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و ئیتنیكی.

ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ زیاتر ئاماده‌ییمان تێدا بێت بۆ په‌سه‌نكردنی جیاوازییه‌ بایۆلۆژییه‌كانی نێوان پیاوان و ژنان له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئه‌و ڕۆلانه‌ی كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یگێڕن. له‌ ڕاستییدا جیاكاری واش هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ته‌واوه‌تی جه‌سته‌یی نییه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامگیری ئه‌وه‌ نه‌كه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندازیاری پیاوان له‌ ژنان زیاتر بوو، بڵێین ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر جیاكاریی جێنده‌ری. ده‌كرێت پیاوان به‌ به‌راورد به‌ ژنان زیاتر حه‌ز بكه‌ن ببن به‌ ئه‌ندازیار.

ئه‌مه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی پرسێكی جودایه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ ڕێ له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌و ژنانه‌ بگرین كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ئه‌ندازیار و تواناداری ئه‌وه‌شیان تێدایه‌. به‌ ڕێگریكردنی ڕاشكاوانه‌ی له‌ ژنان له‌وه‌ی له‌و به‌شانه‌ی زانكۆدا بخوێنن كه‌ بۆ پیاوان كراوه‌یه‌، ئێران هه‌نگاوێكی له‌ شێوه‌ی جیاكاریی نه‌ژادی ناوه‌ كه‌ ناكرێت به‌رگری لێ بكرێت، و پێویستیشه‌ ئه‌م‌ هه‌نگاوه‌ی ئێران به‌ هه‌مان ئاستی هێزه‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ بكرێت.

پەراوێزەکان

1    كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و بۆ یه‌كه‌م جار ١١ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٢ بووه‌

The post خودا و ژن له‌ ئێران appeared first on ژنەفتن.

دەربارەی گەڕۆکبوونی مرۆڤ
له‌نێو ئەو هەوڵانەی بۆ پێناسەکردنی مرۆڤ دراون، مرۆڤ وه‌ك ئاژه‌ڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆڤ وه‌ك خاوه‌نی زمان، مرۆڤ وه‌ك خاوەنی هۆشمه‌ندی و مرۆڤ وەک هونەرساز و ئامێرساز، هەوڵێکی جودا لەو تێڕوانینەیە هەیە كه‌ مرۆڤ وه‌كوو گەڕۆکێک ده‌بینێت، وەکوو بوونەوەرێکی جێ بە خۆ نەگرتوو، وەکو زیندەوەرێک کە شوێنگۆڕین هەم مەرجی مانەوەیەتی لە ژیاندا هەم پێشمەرجی تێگەیشتنییەتی لە ئازادی. گرنگییەکی ئه‌م تەماشاکردنە بۆ مرۆڤ له‌وه‌دایە مرۆڤ لە بوونەوەرانی دیکە جیا ناکاتەوە، وەک زۆرێک لە پێناسەکان هەوڵیان بۆ داوە و کورتیان هێناوە یاخود بەهەڵەدا چوون، چونکە گیانەوەرانی تر هەن کە کۆمەڵایەتین، کە زمانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە بیر دەکەنەوە و هەستوسۆزیان هەیە، کە ئاگاداری دۆخی خۆیان و چواردەوریانن، کە جیهانی چواردەوریان دەڕازێننەوە و ئامێریش دروست دەکەن. گەڕۆکبوون کەمتر پێناسەیەکە و زیاتر دۆخێکی پێویستە، سیفەتێکە کە ئەگەر ڕێگری لە پیادەکردنی بگرێت هەست دەکەین نەک تەنها ئازادیمان، بەڵکوو بوونمان پێشێل کراوە.

یەکێک لەو مامۆستا لەیادنەکراوانەی ژیانم کە چەندین ساڵ پێش ئێستا ڕێم لێکەوت قسەیەکی کرد بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵمدا مایەوە. مامۆستاکەم وتی باوکی پێی وتووە لە ژیاندا دوو جۆر مرۆڤ هەن، ئەوانەی دەمێننەوە و ئەوانەی دەڕۆن. مامۆستاکەم دیاربوو زۆر باوەڕی بەو قسەیە بوو، بە خۆی و ڕیشە سپییەکەیەوە لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا لە ئێرنست هێمنگوای دەکرد، کاتێکیش قسەکەی کرد لە هێمنگوایەکی بزە لەسەر لێوی دەکرد کە لە قووڵاییی ئەزموونی خۆیەوە شتێک لە ژیرێتی بە کەسێکی گەنجتر بگەیەنێت. ئەو خۆی کەسێک بوو ماڵەوەی بەجێ هێشتبوو، لە ئەمریکا لەو ویلایەتەی تێیدا گەورە ببوو گواستبوویەوە بۆ ویلایەتێکی تر، بۆ شارێکی تر و ژیانێکی تر، لە کاتێکدا تاقە براکەی لە ماڵەوە و لە هەمان شار کە تیایدا لەدایک ببوو مابوویەوە. قسەی ئەو مامۆستایە لە بیرمدا مایەوە چونکە ئایا بە ڕاستی وەها نەبوو، ئایا لە ژیاندا ئەو دوو جۆرە مرۆڤە بە ئاسانی نەدەبینرانەوە؟ کەسانێک کە کۆچ دەکەن و دەڕۆن، کەسانێکیش کە لەسەر ماڵ دەمێننەوە و خاک و زێد بەجێ ناهێڵن؟ بەڵام هەر لە سەرەتاوە بێ ئەوەی بتوانم دەستنیشانی بکەم کێشەم لەگەڵ ئەو دابەشکردنەدا هەبوو. دابەشکارییەکە تەنها بڕێک ڕاستی لە خۆی دەگرت و وەکوو دابەشکارییە دوانەییەکان هەڵگری سادەخوازییەک بوو کە تێگەیشتن لێی ئاسانە، بەڵام لێکدانەوەیەکی چڕ نین. ئەوانەمان کە دەڕۆین بە شێوازی جیاواز دەڕۆین و هەروەها مەحاڵە بە تەواوی لەو جێیەی لێیەوە هاتووین داببڕێین و هەندێکمان دەگەڕێینەوە، ئەوانەشمان کە دەمێنینەوە مەحاڵە لە یەک پنت و لە یەک ژووردا بمێنینەوە چونکە مرۆڤ هەمیشە لە جێگۆڕکێدایە، تەنانەت گەر ئەو جێگۆڕکێیە هاتوچۆ بێت لەنێوان ماڵەوە و دووکانێکدا، لەنێوان ماڵەوە و پارکێکدا. تەنانەت لەو بارانەشدا کە کەسانێک هەرگیز ئەو شوێنە بەجێ ناهێڵن کە تیایدا لەدایک دەبن، مانەوە و ژیان و بەردەوامیی ئەو کەسانە بەستراوە بە هاتوچۆی مرۆڤ و شتومەک و دواجار بە گەڕۆکبوونی ئەوانی تر.

پرسیاری ئەوەی بۆچی مرۆڤ ماڵ بەجێ دەهێڵێت پرسیارێکی نوێ نییە و مرۆڤ بە هۆی چەندین هۆکاری جیاواز سەفەر دەکات و بە گەڕانێکی خێرای ئینتەرنێت دەتوانین بە پاڵنەرەکانی سەفەرکردن ئاشنا بین، ئەوەی بە لای منەوە پرسیارە ئەوەیە جۆرەکانی گەڕۆکبوون چۆن لە ئەدەبیاتدا ڕەنگیان داوەتەوە و پەیوەندیی نێوان ئازادی و گەڕۆکبوون لە کوێدایە؟ ئەدەبیاتی جیهان سەروکاری لەگەڵ چەندین جۆری گەڕۆکبووندا هەیە و من دوو جۆر لە گەڕۆکبوون بەسەردەکەمەوە کە تا ڕادەیەک پێچەوانەی یەکترن و لە دوو دونیابینیی جیاوازەوە لەدایک دەبن.

گەڕۆکبوونی یەکەم لە ئەفسانەی ئۆدیسەی هۆمیرۆسدا خۆی دەبینێتەوە، چیرۆکێک کە نزیکەی دە سەدە بەسەر داڕشتنیدا تێپەڕیوە و یەکێکە لەو تێکستە دەوڵەمەندانەی هەتاوەکوو ئێستا ئیلهامبەخشە و ڕەنگە یەکێک لە باشترین نموونەکانی گەڕۆکبوون لە خۆی بگرێت کە گەڕۆکبوونی سەپێنراوە. لەو ئەفسانەدا ئۆدیسیۆسی پاشای ئیساکا و داڕێژەری پلانی ئەسپی تەڕوادە کە دواجار بە هۆیەوە بەرەی هێزەکانی دژ بە تەڕوادە دەڕۆنە شاری تەڕوادە و پاریسی کوڕی پاشای تەڕوادە دەکوژن و هێلینی قەشەنگ بۆ مێردەکەی دەگەڕێننەوە، دوای کۆتاییهاتنی دە ساڵ لە جەنگ ئۆدیسیۆس دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵ و زێدی خۆی و گەیشتنەوەی بە ماڵەوە دە ساڵ درێژە دەکێشێت، دە ساڵێکی تەژی بە چەرمەسەری و خۆشڕابواردن، بە ڕێکردن بە تەنیشتی مەرگدا و بە ژیانکردن لەگەڵ پەرییەکدا.

ئۆدیسیۆس و هاوەڵە جەنگاوەرەکانی لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ ئیساکا ڕێیان لە دورگەیەک دەکەوێت و لەوێ دەچنە نێو ئەشکەوتێکەوە و ئەوەی بە بەدبەختیی ئۆدیسیۆس ناسراوە لەوێوە دەست پێ دەکات. ئەو بە گوێی پیاوەکانی ناکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ کەشتییەکەیان و بەردەوامی بە گەشتەکەیان بدەن، بەڵکوو فزوڵیەتی ئەوەی هەیە بزانێت کێ لە ئەشکەوتەکەدا دەژی. ئەوەی لە ئەشکەوتەکەدا دەژی سایکلۆپێکە، زەبەلاحێک لە نەوەی خواوەند ئۆرانۆس و گایا، سایکلۆپێکی یەک چاو کە دوای ئەوەی بۆ هەڵهاتن لە دەستی گروپەکەی ئۆدیسیۆس چاوی کوێر دەکەن، بە هاوارکردن داوا لە خوداوەندی دەریا پۆسایدن دەکات گەشتەکەی ئۆدیسیۆس پڕ بکات لە چەرمەسەری و بە تەنها بگەڕێتەوە و لە بری بەخێرهاتنەوە ئەوەی پێشوازی لێ دەکات مەترسی بێت.

ئۆدیسیۆس لەکاتی هەڵهاتندا لە ئەشکەوتی پۆلیفێم، تابلۆی کریستۆفەر ویلیام ئێکێرسبێرگ ١٨١٢

ئۆدیسیۆس وەکو کارەکتەرێکی زیرەک و فێڵزانی ناو ئەدەبیات ناسراوە و خۆشەویستی بۆ ژن و منداڵ و خاکەکەی وەها توند ژیانی ئاڕاستە دەکات کردوویەتی بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کارەکتەرەکانی مێژووی ئەدەبیات، کەچی سەرەڕای بیرتیژیی و نەبەردی و خۆشەویستییەکەی لە توڕەییی خوداوەندەکان بەدەر نییە، فانییەکە ناتوانێت لە چارەنووسی هەڵبێت و دەبێت بچێتە دونیای مردووان تەنها بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فاڵبێژێکەوە بزانێت چۆن دەتوانێت بە چارەنووسیدا تێپەڕێت و بگەڕێتەوە ماڵەوە. بە هۆی ڕێگریەکانی پۆسایدن، ئۆدیسیۆس دە ساڵ لە هەوڵی گەڕانەوەدا دەبێت، هەر جارێکیش لە دوورگەی ئیساکا نزیک دەبێتەوە ڕووداوێک دووری دەخاتەوە. لە ماوەی گەشتەکەیدا ئۆدیسیۆس حەوت ساڵ لەسەر دوورگەیەک لەگەڵ کالیپسۆی پەریدا بەسەر دەبات کە ئۆدیسیۆس دەکەوێتە ژێر کاریگەری جوانییەکەی و گۆرانی چڕینی و ئەو هەموو هەستوسۆزەی پێی دەبەخشێت. کالیپسۆ ناهێڵێت ئۆدیۆسیۆس دورگەکە بەجێ بهێڵێت و دەخوازێت ئۆدیسیۆس ببێت بە مێردی و لە بەرامبەردا بەڵێنی نەمری پێ دەدات. ئۆدیسیۆس ژیانی نەمری ڕەت دەکاتەوە و ئەم قۆناغەی گەشتەکەی سووربوونی ئۆدیسیۆس دەردەخات بەوەی بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت کوڕەکەی ببینێتەوە کە بە منداڵی بەجێی هێشتووە، بێئەندازە بیری ژنەکەی دەکات و تامەزرۆی ئەوەیە هەوای ئیساکا هەڵبمژێت و لەوێ لەنێو خێزانەکەی و لەسەر ئەو خاکەی تیایدا گەورە بووە بە پیرێتی بمرێت. ئۆدیسیۆس بە کالیپسۆ دەڵێت دەزانێت ژنەکەی لە کالیپسۆ جوانتر نییە، دەزانێت فانییە و پیر دەبێت و جوانی و گەنجێتییەکەی نامێنێت و ڕۆژێک دەمرێت، سەرەڕای ئەوانەش دەیەوێت پێی بگاتەوە و پاشماوەی ژیانی لەگەڵ ئەودا بەسەر بەرێت. ئۆدیسیۆس دواجار بە دەستێوەردانی چەند خوداوەندێک دەتوانێت زیندانە خۆشەکەی کالیپسۆ بەجێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە ئیساکا.

گەیشتنەوەی ئۆدیسیۆس بە ئیساکا کۆتاییی گەشتەکەی نییە. ڕاستە چیدیکە پێویست ناکات بە دەریادا گەشت بکات، بەڵام ناتوانێت بە سادەیی بچێتەوە ماڵەوە و وەکوو جاران بە پادشا و بە مێرد بناسرێتەوە. ئەو بیست ساڵ بەسەر ڕۆیشتنیدا تێپەڕیوە، کەسانێکی زۆر بە مردووی دادەنێن و ژمارەیەک خوازبێنیکەری ژنەکەی، پێنێڵۆپی، لە ماڵەکەیدا دەژین، لە مەڕ و ماڵاتی دەخۆن و لە شەرابی دەخۆنەوە و تاویان بۆ ژنەکەی هێناوە یەکێکیان وەکوو مێرد هەڵبژێرێت. پێنێڵۆپی پێشنیاری پێشبڕکێی تیروکەوان بۆ خوازبێنیکەرانی دەکات و دەڵێت گەر هەر کامیان بتوانن کەوانەکە ببەستنەوە و تیرێک بە نێو دوانزە بازنەدا بهاوێژن هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکات. هیچ یەک لە خوازبێنیکەران ناتوانن تەنانەت پەتی کەوانەکە ببەستنەوە. ئۆدیسیۆس کە لەوێیە و لە جلوبەرگی سواڵکەرێکی پیردایە، کەوانە دێرینەکەی خۆی بە ئاسانی دەبەستێتەوە و بە سەرکەوتوویی تیرێک بەنێو بازنەکاندا دەهاوێژێت. پاشان دەمودەست لەگەڵ کوڕەکەی لەنێو هۆڵی ماڵەکەیدا هەموو خوازبێنیکەران دەکوژێت.

مرۆڤی گەڕۆک کەسێکە بە هەر جێیەک بگات دەبێت خۆی بسەلمێنێت، تەنانەت بە گەڕانەوەشی بۆ زێدی خۆی. ئەو بە ئاسانی ناتوانێت ژیانە کۆنەکەی بە دەست بهێنێتەوە، هەر بۆیە پێویستە بە تاقیکاریدا تێپەڕێت

ئەوەی ئۆدیسیۆس دەخرێتە بەر تاقیکاری تیرئەندازی جێگای تێڕامانە. ئەو لە ماڵی خۆیدایە، کەچی ناتوانێت بە سادەیی بچێتە مەکانەتی پێشووتری و پێویستی بەوەیە لێهاتووییی خۆی بسەلمێنێت. مرۆڤی گەڕۆک کەسێکە بە هەر جێیەک بگات دەبێت خۆی بسەلمێنێت، تەنانەت بە گەڕانەوەشی بۆ زێدی خۆی. ئەو بە ئاسانی ناتوانێت ژیانە کۆنەکەی بە دەست بهێنێتەوە، هەر بۆیە پێویستە بە تاقیکاریدا تێپەڕێت. مرۆڤ کاتێک سەفەر دەکات بەشێکی زۆری ئەو جێگەیەی بەجێی دەهێڵێت لەگەڵ خۆیدا دەبات و لە یادەوەریدا دەیهێڵێتەوە، بەڵام بە لای ئەو کەسانەی کە دەمێننەوە ئەو بۆشاییەی کەسی گەڕۆک دروستی دەکات بە تێپەڕینی کات پڕ دەبێتەوە و ئەو کەسانە بەردەوام دەبن لە ژیانی خۆیان. بۆشاییەکەی کەسی گەڕۆک کاڵ دەبێتەوە و بە کەسی تر و ڕووداوی تر پڕ دەبێتەوە و هەندێ جاریش لەیاد دەکرێت. ئۆدیسیۆس شێوەی گۆڕاوە و هەڵکشانی تەمەن بە ڕوویەوە دیارە، ڕۆیشتنی کاتێکی وەها درێژی بەسەردا تێپەڕیوە پێنێڵۆپی ژیانی خۆی لە سایەی ئەو ڕۆیشتنەدا درێژە پێداوە و دایڕشتووە، هەر بۆیە گومانی هەیە ئەو کەسەی بەردەمی کە پێی دەڵێت من مێردتم ئۆدیسیۆس بێت. هەر بۆیە پێنێڵۆپیش ڕاستەوخۆ ئۆدیسۆس دەخاتە بەردەم تاقیکاری. پێنێڵۆپی پێی دەڵێت دەبێت تەختخەوەکەی جیابکاتەوە و لە ژوورێکی تر بخەوێت، ئۆدیسیۆسیش پێی دەڵێت تەختەخەوەکە لە لقی دار زەیتوونێک دروستکراوە کە درێژکراوەی ئەو دار زەیتوونەیە ماڵەکەی بە چواردەوردا بونیاد نراوە و ناگوازرێتەوە. ئیتر پێنێڵۆپی بەو شێوەیە دڵنیا دەبێتەوە کە ئەوە ئۆدیسیۆس خۆیەتی چونکە تەنها ئەو دوانە ئەو نهێنییە دەزانن.

ئەوەی ئۆدیسیوس بە کارەکتەرێکی زیندوو دەهێڵێتەوە تا ڕادەیەک پەیوەستە بە کۆڵنەدانی بۆ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە. ئەو لە دنیادا لە هەموو شتێک زیاتر دەیویست بە خێزانەکەی ئاشنا بێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئەو ژیانەی بەجێی هێشتبوو. ئەو هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی تەڕوادە نەیدەویست دورگەکەی بەجێ بهێڵێت. کاتێک ئەفسەرێکی مێنالوسی پاشای سپارتا کە هێلنی ژنی لە دەستدابوو، دەگات بە دورگەکە بۆ ئەوەی داوا لە ئۆدیسیۆس بکات بەشداری شەڕ بکات، ئۆدیسیۆس خۆی دەکات بە شێت و لە پارچە زەوییەکدا خۆی خەریکی کێڵانی زەوییەکە دەکات. ئەفسەرەکە کە ناوبانگی تەڵەکەبازی ئۆدیسیۆسی بیستبوو، منداڵەکەی ئۆدیسیۆس هەڵدەگرێت و دەیخاتە بەردەم گاسنەکان و بەو شێوەیە ئۆدیسیۆس دەست لە نمایشی شێتبوونی هەڵدەگرێت.  ئۆدیسیۆس بیست ساڵ لە ماڵەوە دوور دەکەوێتەوە. ئەو مرۆڤێک بوو گەڕۆکبوونی بەسەردا سەپێنرابوو، کارەکتەرێک بوو حوکمدراو بە گەڕۆکبوون.

بە پێچەوانەی ئەم پاڵەوانە یۆنانییە، لە ئەدەبیاتی سەدەی بیست بەسەرهاتی ئەو مرۆڤانە دەبینینەوە کە هەندێجار بە هەر نرخێک بێت دەیانەوێت لە ماڵەوە دوور بکەونەوە. ڕەنگە شیاو بێت گریمانەی ئەوە بکەین پەیوەندییەک لەنێوان خواستی مرۆڤەکان بۆ گەشتکردن و پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکانی سەفەرکردندا هەبێت. ئەوە لە سەدەی بیستدایە مرۆڤ بە ڕێگای فڕۆکەوە دەتوانێت لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە کیشوەری ئەمریکا بگات. لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هەیمەنەی ئەمریکا بەسەر زۆربەی ئەو بەشەی جیهاندا باڵ دەکێشێت کە ڕاستەوخۆ لەژێر هەژموونی یەکێتیی سۆڤیەتدا نییە. هەر لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوەیە ئەمریکا وەکو زلهێزێک لەسەر شانۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەردەکەوێت، بە جۆرێک لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستدا ئەمریکا هەم خواستی ئەوەی هەیە کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر بکات و هەم جیهان بەگوێرەی خواستی بجوڵێتەوە. لەم قۆناغەدایە هەتا بێت ئەمریکا زیاتر خۆی دەخزێنێتە ناو بەشەکانی تری جیهانەوە و ئەمریکاییەکانیش پرسیاری ئەوەیان لا دروست دەبێت ئایا دەتوانرێت لە بەشەکانی تری جیهان، لە گەڕان و گەشتکردن چی بەدەست بهێنن؟ ئایا هیچ دەرمانێک هەیە لە شوێنەکانی تر کە ساڕێژی برینە وجودییەکان بکات؟ هیچ حیکمەتێکی نەدۆزراوە هەیە کە چارەسەری کێشە نا-ماتریاڵییەکان بکات؟

لە ڕۆمانی “ئاسمانی داڵدەدەر” کە ساڵی ١٩٤٩ بڵاوکراوەتەوە ژن و پیاوێک دەبینینەوە، کیت و پۆرت، کە خەڵکی نیویۆرکن و لە باکووری ئەفریقا و لە مەغریب خەریکی گەشت کردنن. کیت و پۆرت ژن و پیاوێکن هاوسەرێتییەکەیان لە لێواری داڕماندایە و هۆکارێکی گەشتکردنیان ئەوەیە پەیوەندییەکەیان بهێننەوە سەر ڕێچکە. نووسەری ڕۆمانەکە، پۆڵ بۆڵز، هیچ شتێکی وامان لە ژیانی پێشووتری کارەکتەرەکان پێ ناڵێت، نازانین منداڵییان چۆن بووە و لە چ خێزانێکدا گەورە بوون، لە بەرامبەردا، ڕۆمانەکە لە ماناکانی گەڕۆکبوون دەکۆڵێتەوە و وێڵی دۆزینەوەی ئەو وەڵامانەیە کە گەڕان دەکرێت پێمانی بدات. کارەکتەرەکان بە بەردەوامی لە جوڵەدان، ئەمەش داخوازی ئەوەیان لێ دەکات سەرنجیان لەسەر شوێن و کاتی هەنووکەیی چڕ بکەنەوە و هەر کاتێکی زیاتریان لە بەردەستدا هەبێت بۆ پرسە گرنگەکان تەرخانی بکەن، کە لەم بارەدا بۆ کیت و پۆرت پەیوەندییە نامۆبووەکەی نێوانیانە.

پۆڵ بۆڵز (١٩١٠-١٩٩٩) نووسەر و ئاوازدانەری ئەمریکایی

کیت و پۆرت دوانزە ساڵ بەسەر هاوسەرگیریاندا تێپەڕیوە و لەو ماوەیەدا سەردانی چەندین شوێنی جیهانیان کردووە. دیار نییە لە هەر یەک لەو گەشتانەدا چەندێک ماونەتەوە، بەڵام گومان دەبرێت هەندێک لە گەشتەکان ساڵ زیاتر درێژەیان کێشا بێت چونکە لە سەرەتاوە پۆرت جیاوازیی لەنێوان گەشتیار (سائح) و گەڕۆک (مسافر)دا دەکات و دەڵێت: ”لە کاتێکدا گەشتیار دوای چەند هەفتەیەک یان مانگێک پەلەپەلیەتی بگەڕێتەوە ماڵەوە، کەسی گەڕۆک، کە سەر بە هیچ جێیەک لەو شوێنانە نییە کە سەفەریان بۆ دەکات، بە شێنەیی لەم بەشی جیهانەوە دەچێت بۆ ئەو بەشی جیهان و چەندین ساڵی پێدەچێت.” بە لای پۆرت سیفەتێکی جیاکەرەوەی کەسی گەڕۆک تەنها ئەوە نییە فرەگەڕ بێت، بەڵکوو ئەوەیە لە هیچ یەک لەو شوێنانەی سەفەری بۆ دەکات هەست نەکات بە تەواوی لە ماڵەوەیە. پۆرت هەروەها پێی وایە جیاوازییەکی گرنگی تر لەوەدایە گەشتیار بێ ئەملاولا ئەو شارستانییەتەی لێیەوە هاتووە قبوڵ دەکات، بەڵام کەسی گەڕۆک شارستانییەتەکەی بە شارستانییەتی تر بەراورد دەکات و ئەو توخمانەی لە شارستانییەتەکەیدا بە دڵی نییە ڕەتیان دەکاتەوە. لە پەیوەندیدا بەو ڕەتکردنەوەیە پۆرت باسی ئەوە دەکات چۆن لە سەروەختی جەنگدا (جەنگی جیهانیی دووەم) لە سەفەردا بووە چونکە نەیوستووە بەشێک بێت لە ماشێنی جەنگ کە لەو کاتەدا توخمێکی شارستانییەتەکەی بووە.[1]

هەرچەندە پۆرت تەنها یەکێکە لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە، چونکە بەشێکی بەرچاوی گێڕانەوە بۆ کیت تەرخانکراوە کە کارەکتەری سەرەکیی دووەمە، ئەوە پۆرتە ئومێدێکی لەبننەهاتووی هەیە بەوەی گەڕانیان یارمەتیدەر دەبێت لە باشبوونی پەیوەندییەکەیان، هەروەها پۆرت بڕیاردەری سەرەکییە لەوەی بۆ کوێ سەفەر بکەن و چەندێک بمێننەوە. پۆرت کەسێکە بە خواستی خۆی دەگەڕێت، تەواو بەپێچەوانەی ئۆدیسیۆسەوە، خوداوەندەکان لە پۆرت توڕە نین و پۆرت باوەڕی بە قەدەری پێشوەخت بڕیار لەسەردراو نییە و لە شەڕکردندا نییە بەوەی زوو بگاتەوە ماڵەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئەوەی بە بیری پۆرتدا نایەت گەڕانەوەیە بۆ نیویۆرک. تاقە شتێک لە ڕابوردوی پۆرت کە بیرکردنەوە و هەستوسۆزی بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت پەیوەندی پێشووتریەتی لەگەڵ کیتدا، ئەو پەیوەندییەی بە هیوای چاککردنییەتی و دەتوانین بڵێن لە پێناویدا خۆی بە دەست مەرگەوە دەدات.

گەر یەکێک لەو بەڵێنانەی گەشتکردن پێمانی دەدات ئەوەبێت مێشکمان بکاتەوە و بیرکردنەوەمان فراوان بکات، ئەو بەڵێنە بۆ هەموومان دروست نییە و هەندێ جار گەشتکردن دونیابینیمان تەسکتر دەکاتەوە و بەریەککەوتنمان بە خەڵک و کولتووری تر هۆکاری تۆخبوونەوەی پێشداوەریمانە بەرامبەریان. لە ڕۆمانی ئاسمانی داڵدەدەردا دایک و کوڕێکی بەریتانی دەبینین کە بە هەمان شێوەی کیت و پۆرت لە باکووری ئەفریقا خەریکی گەشتکردنن و گەڕۆکن. لە جێیەکدا دایکەکە، خاتوو لایڵ، قسە لەگەڵ پۆرت دەکات و پێی دەڵێت دوو مانگی لە ئیسپانیا بەسەر بردووە کە بە ڕای خاتوو لایڵ جێیەکی نەفرەتییە و پڕیەتی لە ”سەرباز و قەشە و جوو.” خاتوو لایڵ لە گۆشەنیگایەکی نێگەتیڤەوە سەیری کەسانی جوو دەکات و پێی وایە جووەکان لە پشتی پەردەوە ئیسپانیا بەڕێوە دەبەن. خاتوو لایڵ جووەکان بە کەسانی فریودەر و فێڵزان ناودەبات و بۆ سەلماندنی قسەکەشی نموونەی ئەوە دێنێتەوە چۆن لە شاری کۆردۆبا شەقامێکی لێیە بە ناوی جودێریا کە سیناگۆگی جووەکانی لێیە، هەر بۆیە خاتوو لایڵ لایوایە شوێنەکە دەبێت گیتۆی جووەکان بێت، کەچی ئەو کەسانەی خاتوو لایڵ لەوێ ڕێی لێیان کەوتووە نکۆڵییان لەوە کردووە جوو بن، پەنجەیان لە بەرچاوی ڕاوەشاندووە و هاواریان کردووە، ”مەسیحین! مەسیحین!” کاتێکیش خاتوو لایڵ دەچێتە سیناگۆگەکەوە ڕێبەری گەشتەکە دەڵێت لە سەدەی پانزەوە هیچ مەراسیمێکی ئاینی لەوێ سازنەکراوە، کە ئەمەش وەها باوەڕنەکردەنییە خاتوو لایڵ دەدات لە قاقای پێکەنین.

بیروڕاکانی خاتوو لایڵ سەبارەت بە خەڵکانی سەر بە کولتووری تر جێگای لەسەر ڕاوەستانن چونکە خاتوو لایڵ گەشتنووسە، نووسەرێکە دەربارەی گەشتەکانی دەنووسێت، کاری ئەوەیە بگەڕێت و سەرنجی شێوە ژیانی کەسانی تر و خوو و نەریتیان بدات و دەربارەی ئەزموونی خۆی لە گەشتەکانیدا بنووسێت، کەچی سەرەڕای داخوازییەکی پیشەکەی، بەوەی پێویستی بەوەیە بەهابەخش نەبێت و هەوڵ بدات لە دەلاقەیەکی بارگاوینەکراو بە هەستی خۆ بە زلزانی و فووتێکراو سەرنجی هەڵسوکەوتی کەسانی تر بدات، خاتوو لایڵ کەسێکە وشەیەکی باشی نییە لەسەر کەسانی غەیرە ئینگلیز بیڵێت. لای خاتوو لایڵ لە بری ئەوەی کەسێکی جوو هەبێت، کەسانی جوو هەن، لە بری ئەوە کەسێکی عەرەب هەبێت، کەسانی عەرەب هەن، لای ئەو کەسانی تر سەر بە گروپن و تاک نین. خاتوو لایڵ بیروبۆچوونی خۆی دەربارەی کەسانی عەرەب دەردەخات و دەڵێت: ”ڕەگەزێکی بۆگەن و ئاست نزمن کە هیچ شتێکیان نییە لە ژیاندا بیکەن ئەوە نەبێت سیخوڕی بەسەر ئەوانی ترەوە بکەن.” لەو گفتوگۆیەدا لەگەڵ پۆرت خاتوو لایڵ پێی وایە عەرەبەکان، هەروەها فەڕەنسییەکانیش، ڕقیان لێیانە، کاتێکیش پۆرت دەڵێت بە لای ئەمەوە عەرەبەکان وەکوو کەسانی هاوخەم دێنە پێشچاوی، خاتوو لایڵ دەڵێت، ”بە دڵنیاییەوە، ئەوەش چونکە کەسانی فرەقایلکەر و خزمەتچین، پەسنچی و بە دەمەوە هاتوون، بەڵام هەر ئەوەندەی ئاوڕت دایەوە، بە هەڵەداوان ڕێگەی کونسوڵخانە دەگرنە بەر.”

وەک دواتر دەردەکەوێت، کوڕەکەی خاتوو لایڵ، ئێریک، پاسپۆرتەکەی پۆرت دەدزێت و پۆلیسی فەڕەنسی لە بازاڕی ڕەشدا پاسپۆرتەکە دەدۆزنەوە. بەڵام خاتوو لایڵ و کوڕەکەی تاقە کەس نین تێڕوانینی نابەجێیان بەرامبەر بە دانیشتوانەکە هەبێت و پۆرتیش لە بەراوردکاری بەدەر نییە. لە بەشێکی گەشتەکەیان پۆرت پەنا دەباتە بەر بەرتیل دان بۆ ئەوەی بلیتی پاسێک بۆ خۆی و بۆ کیت دەستەبەر بکات، کاتێکیش کیت لێی دەپرسێت ئەی چی بەسەر ئەو دوو کەسەدا دێت کە جێگاکانیان داگیر دەکەین، پۆرت لە وەڵامدا دەڵێت، ”هەفتەیەک بۆ ئەوان چییە؟ بە لای ئەوانەوە کات بوونی نییە.” پۆرت لێرەدا ئاماژە بەو تێڕوانینە دەکات کە لە بیاباندا کات هێواش دەبێتەوە و وەکوو نەبوو وایە، کەوا کات بە لای خەڵکانی بیاباننشینەوە گرنگ نییە. لێرەدا پۆرت لە هەمان خاڵدا کورت دەهێنێت کە خاتوو لایڵ تیایدا کورت دەهێنێت، بەوەی دۆخی کەسەکان وەکوو باری تایبەت و جیاواز لەبەرچاو ناگرن و هەموو تاکەکان لەنێو تۆپەڵێکی ئاسان پێناسەکراودا دەتوێننەوە.

پۆرت پەلەیەتی بڕێک کات بە تەنها لەگەڵ کیتدا بەسەر بەرێت. هاوڕێیەکیان لەگەڵیاندا بۆ گەشتەکەیان هاتووە، تەنەر، وە پۆرت و کیت هەتا بێت لە بانگهێشتکردنی تەنەر پەشیمان دەبنەوە چونکە بە لایانەوە هەڵسوکەوتی ناڕەحەتکەر و تەحەمولنەکراوە. ڕێلێکەوتنی خاتوو لایڵ و ئێریکی کوڕیشی هەرچەندە بڕێک لە سەرگەرمی بە گەشتەکەیان دەبەخشێت، بە لای پۆرتەوە کات بەسەربردن لەگەڵیاندا لە ئامانجی گەشتەکەیان دووریان دەخاتەوە. پۆرت کەسێکە بڕوای بەوەیە گەڕان کۆمەکی دەکات ڕوونتر لە ژیانی بڕوانێت. پۆڵ بۆڵز دەربارەی پۆرت دەنووسێت: ”هەر کاتێک پۆرت بە ڕێگاوە بوو لە جێیەکەوە بۆ جێیەکی تر دەڕۆیشت، لە توانایدا بوو تۆزێک زیاتر بابەتیانەتر تەماشای ژیانی بکات. زۆربەی جار لە گەشتکردندا بە ڕوونی بیری دەکردەوە و بەو بڕیارانە دەگەیشت کە ئەگەر لە جوڵەدا نەبوایە نەیدەتوانی پێیان بگات.” پۆرت دەیەوێت لە شار و شارۆچکە گەورەکان دوور بکەونەوە و زیاتر بچنە نێو بیابانەوە، بە پەلەپڕوزکێ گەشتێک ڕێک دەخات و لە ڕێگا هەتابێت زیاتر تووشی لەرزوتا دەبێت. ئەو گوندەی پێی دەگەن لە پەتایەکەوە گیرۆدە بووە و کیت بڕیار دەدات بڕۆن بۆ گوندێکی سەر سنوور و لەوێ کاپتنێکی فەڕەنسی بڕێک دەرمانی بۆ پۆرت پێدەدات و پێی دەڵێت پێدەچێت پۆرت گرانەتای هەبێت و هیچ شتێکیان لە توانادا نییە بیکەن ئەوە نەبێت شۆربای بدەنێ و چاوەڕوانی چاکبوونەوەی بن.

سەرەڕای خراپبوونی دۆخی و دەستکردنی بە وڕێنەکردن، پۆرت هێشتا لە هەوڵی ئەوەدایە لە کیت نزیک بێتەوە. کیت وەکوو دڵسۆزێک بە دەمییەوە دێت و شۆربا و حەپەکانی دەداتێ و ئاگای لەوەیە بە داپۆشراوی لە جێگادا بمێنێتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نزیکبوونەوەی بەسۆزی لێ دەرناکەوێت، تەنانەت لەو ساتەش کە پۆرت تکای لێ دەکات لە لای بمێنێتەوە و دەستی بەسەر بەتانییەکەدا دەخشێنێت و کیت دەزانێت پۆرت بەدوای دۆزینەوەی دەستیدا دەگەڕێت، بەڵام لە خۆی ڕانابینێت دەستی بداتێ. کیت لە ڕەتکردنەوەی لە پێدانی دەستی بە ئاگا دێت و بەزەیی بە پۆرتدا دێتەوە و فرمێسک دەزێتە چاوی. پاش تۆزێک پۆرت پێی دەڵێت: ”کیت، کیت، دەترسم، بەڵام ئەوە هەموو شتێک نییە. کیت! ئەم هەموو ساڵە من بۆ تۆ ژیاوم. ئەوەم نەدەزانی، بەڵام ئێستا ئەوە دەزانم. بە ڕاستی دەیزانم! بەڵام تۆ وا ئێستا دوور دەکەویتەوە.” کیت هاوار دەکات و دەڵێت: ”نەخێر دوور ناکەمەوە! … من ڕێک لێرەم!” وەڵامەکەی کیت وەڵامێکی دروستە دەربارەی نزیکایەتی فیزیکی کیت لە پۆرتەوە، لە کاتێکدا پۆرت دەکرێت ئاماژە بە دوورکەوتنەوەی ڕۆحییانە و هەستەکییانەی کیت بکات. کیت، سەرەڕای ئەوەی لە نزیکی پۆرتە و خەمێتی و دەیلاوێنێتەوە، ئەوەی لە مێشکیدا دەگوزەرێت شتێکی ترە. کیت بە خۆی دەڵێت، ”ئەو هەرگیز لە پێناوی مندا نەژیاوە. هەرگیز. هەرگیز.” کیت و پۆرت لە پەیوەندییەکی ئازاربەخشدان کە نە دەتوانن بێ یەکتری و نە دەتوانن لەگەڵ یەکتریدا هەڵبکەن. کیت وا دێتە بەرچاو تیادا مابێت و نەزانێت چی بکات، لەگەڵ پۆرتدا مابێتەوە سەرەڕای ئەوەی لە قووڵایی دڵیدا پەیوەندییەکەیان کۆتایی هاتبێت، هەرچیش دەربارەی پۆرتە کەسێکە لە قۆناغێکی تەمەنیدایە کە تاقە ڕۆشنایی لە ژیانیدا ئەوەیە پەیوەندییەکەی لەگەڵ کیتدا چاک بکاتەوە، بە چەشنێک ڕەنگە لە ئاستێکدا چاکنەبوونەوەی لە گرانەتاکەی لە بێهیوابوونی بێت لە باشبوونی پەیوەندییەکەیان و دواجار ئاسانتر بێت بە لایەوە بە کەمهێزییەوە لە ئامێزی مەرگدا لانە بگرێت.

پۆرت لەو گوندەی بیاباندا دەمرێت. ئەو پێش ئەوەی پەنا بباتە بەر بەرتیل دان بۆ دەستکەوتنی بلیتی پاسەکە هەستی بە ناساغی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا پێداگر بوو لەوەی نزیکەی شەو و ڕۆژێک بە سواری پاسێک لە شارستانیەت و خزمەتگوزاری تەندروستی دوورتر بکەونەوە، بچنە شوێنێکی چەپەک، ئەویش بە ئامانج و هیوای ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ژنە نامۆبووەکەیدا چاک بکاتەوە. پۆرت لەوپەڕی بێهێزی و نەخۆشیدا دەست بۆ دەستی ژنەکەی دەگەڕێنێت و ژنەکەی بە ویستی خۆی دەست ناخاتە نێو دەستی و دەکرێت بپرسین ئایا ئەو ساتە ساتی بێئومێدبوونی یەکجارەکی پۆرتە؟ ساتی درککردن بەوەی تەنانەت ڕۆیشتن بۆ چەپەکترین گوندی بیابانیش ژیانی ناهێنێتەوە دۆخی پێشتر؟ پۆرت کەسێکە پێویستی بە سەفەرکردنە بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی بۆ دەربکەوێت و زاتی بڕیاردانی هەبێت، هەربۆیە دەکرێت بپرسین ئایا لەو گوندە چەپەکەدا ئەو ڕاستییەی پۆرت لەو دۆخە هەستیارەیدا بۆی دەرکەوت وەها توند بوو کە نەیتوانی لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا بەرگەی بگرێت و وای لێکرد خۆی بە مەرگ بسپێرێت؟

دوای مردنی پۆرت، کیت بە تەنها زیاتر ڕۆدەچێتە قووڵایی بیابانەوە و ڕێی لە کاروانێکی بازرگانی دەکەوێت و وەها لە هێز و لە ویست دادەبڕێت خۆی دەدات بە دەست هێڵێکی تاریکی ژیانەوە و بۆ ماوەیەک لە ڕۆڵی ژنی کەسێکدا خۆی دەبینێتەوە. کیت وردە وردە لە دۆخی دەروونی خۆی بە ئاگا دێتەوە، لەو ماڵەی تیایدا دەستبەسەرە هەڵدێت و دەکەوێتە پەیوەندیی لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکایی و کارمەندێکی کونسوڵخانە لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێ دەکات. لە میانەی ڕۆیشتنیان لە فڕۆکەخانەوە بەرەو ئوتێلێک، کارمەندەکە بۆ خولەکێک لە دەرەوەی ئوتێلەکە کیت بە تەنها لە تەکسییەکەدا بەجێ دەهێڵێت و کاتێک دەگەڕێتەوە کیت لەوێ نەماوە و ڕۆمانەکە کۆتایی دێت.

دیارنەمانی کیت هاوشان بەوەی هیچ شتێکی ئەوتۆ دەربارەی ژیانی پێشووتری کیت و پۆرت نازانین وا دەکات چەقی قورسایی گێڕانەوە لە بری ئەوەی لە ڕابوردوو یان داهاتوودا بێت، لە ئێستادا بێت. ئەوەی گرنگە گەشتەکەیان و پرۆسەی گەشتەکەیانە، ئەو ڕووداوانەیە بەسەریاندا دێت و دەرگیربوونی کیت و پۆرتە لەگەڵ ڕووداوەکان و تێڕامانیانە بۆ ژیانیان، نەوەک لە کوێوە هاتوون و داهاتوویان چۆنە. ئەم ئێستاییبوونە، ئەم ناوەڕاستبوونە، بارگاوییە بە تێڕوانینێک بۆ ژیان کە لە شارستانیەتی خۆرئاوادا، بە تایبەتی لە کولتووری ئەمریکاییدا، لە سەدەی بیستەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان خۆی بە ژیانی تاکەکاندا دەکات.

لە ئۆدیسەی هۆمیرۆسدا دەبینین کە ئۆدیسیۆس سەر بە جیهانێکە مرۆڤ و ڕووداوەکان سەرەتا و کۆتاییان هەیە، کە گرنگە سەرەتا و کۆتاییان هەبێت چونکە بەبێ سەرەتایەک و کۆتاییەک ژیان مانایەکی نییە. بەڵام لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستدا تێڕوانینێکی تر لە ژیانی ئەمریکاییدا سەرمەشق دەکەوێت. لە ڕۆمانی ئاسمانی داڵدەدەردا کارەکتەرەکان سەرەتا و کۆتاییان نییە، تەنانەت مەرگی پۆرتیش وەکو پرۆسەیەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و هەر لەگەڵ مردنیدا کیت لاشەکەی بەجێ دەهێڵێت و لە بیاباندا خۆی سەرنگوم دەکات و هیچ توخنی پرسە و پرسەخوازی ناکەوێت. ئەوەی گرنگە ناوەڕاستە، ناوەڕاستی ڕووداوەکان، ناوەڕاستی پرۆسەکان، ناوەڕاستی قۆناغەکان، ئەوەی گرنگە بەردەوامییە.

ژیل دۆلوز (١٩٢٥-١٩٩٥) فەیلەسوفی فەڕەنسایی

ژیل دۆلوز ئەو بیرمەندەی نیوەی دووەمی سەدەی بیستە کە سەرسامی ناوەڕاستبوونە. لە کتێبی دیالۆگ لەگەڵ کلێر پارنێدا، دۆلوز دەڵێت: ”ئەوە هەرگیز سەرەتا و کۆتایی نییە کە جێگەی سەرسامبوونن، سەرەتا و کۆتایی پنتن. ئەوەی مایەی سەرسامبوونە ناوەڕاستە.” دۆلوز بیرمەندی پرۆسەیە نەک پنت. لە فەلسەفەی خۆراوادا ویستێکی بەرچاو هەیە بۆ پنت دانان و ژمارەیەک لە زەبەلاحەکانی فەلسەفە لە وێنەی ئەفڵاتوون، دیکارت، کانت و هیگڵ لەوانەن لە هەوڵی پنت داناندا بوون، لە پنتێکەوە دەستیان پێکردووە و تێڕوانینیان بە چواردەوری ئەو پنتەدا داڕشتووە، بە پرەنسیپێکەوە گرتوویانە و دەستبەرداری نەبوون، سیستەمەکەیان سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی هەیە و جیهانیان خزاندۆتە ناو سیستەمەکەیانەوە. دۆلوز بە پێچەوانەی ئەم ڕەوتە ئیش دەکات و بیر دەکاتەوە. هۆکارێکی ئەوەی دۆلوز سەرسامی ئەدەبیاتی ئەمریکاییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێکی زۆری ئەو ئەدەبیاتە کاری بە پنت دانان و سەرەتا و کۆتاییەوە نییە و پرۆسەبوون و ناوەڕاستبوون و تێپەڕبوون بە لایەوە پرسیارە.[2]

بە لای دۆلوزەوە هەڵهاتن کارێکی پاسیڤ و پەچەکردار نییە، بەڵکوو کارێکی چالاکە. هەڵهاتن بە لای دۆلوزەوە ”کێشانی هێڵە، کێشانی چەندین هێڵ و نەخشەسازییە. ئێمە جیهانەکان تەنها لە ڕێگای هێڵی درێژی پچڕاو کەشف دەکەین.”

پرسی ناوەڕاستبوون لای دۆلوز ڕاستەوخۆ بەستراوە بە چەمکێکی تر کە ئەویش هێڵی هەڵهاتنە. دۆلوز جۆرێکی هەڵهاتن دەبەستێتەوە بە بەجێهێشتنەوە، بە خۆلادانەوە، بە کێشانی هێڵەوە. بە لای دۆلوز کاتێک کەسێک دەڕوات و شتگەلێک بەجێ دەهێڵێت، ڕەنگە وەها لێک بدرێتەوە ئەو کەسە لە لێپرسراوێتی هەڵدێت و لە جیهان ڕادەکات و ئەوەش ترسنۆکییە، بەڵام بە لای دۆلوزەوە هەڵهاتن کارێکی پاسیڤ و پەچەکردار نییە، بەڵکوو کارێکی چالاکە. هەڵهاتن بە لای دۆلوزەوە ”کێشانی هێڵە، کێشانی چەندین هێڵ و نەخشەسازییە. ئێمە جیهانەکان تەنها لە ڕێگای هێڵی درێژی پچڕاو کەشف دەکەین.” لە پەیوەندیدا بە ئەدەبیاتەوە دۆلوز پێی وایە ئەدەبیاتی ئەمریکایی ”هەردەم داپچڕانمان بۆ وێنا دەکات، ئەو کارەکتەرانەی کە هێڵی هەڵهاتنیان دەخوڵقێنن.” بەڵام هەڵهاتن و سەفەرکردن هەمان شت نین. ئێمە دەکرێت سەفەر بکەین و لەگەڵ خۆماندا ئەو کەلەپوور و تێڕوانینانە هەڵبگرین کە پێش سەفەر لەگەڵماندا بوون و شوناسیان پێداوین (خاتوو لایڵ بە نموونە لە ڕۆمانی ئاسمانی داڵدەدەر)، دەکرێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر بڕۆین و هیچ شتێکی نامۆ و نەناسراو نەبینین. تەنانەت هەڵهاتنیش لە خۆیدا ناڕوونە و دۆلوز پێی وایە لە هەندێک هەڵهاتندا دەکرێت بەر هەمان ئەو شتانە بکەوینەوە کە لێی هەڵهاتووین، لە بری ئەوەی لەسەر هێڵی هەڵهاتن دابڕانێک دروست ببێت. دۆلوز جیاوازی لەنێوان تێڕوانینی فەڕەنسی بۆ جیهان دەکات و پێی وایە تێڕوانینێکی درەختئاسایە، بەوەی گرنگییەکی زۆر بە ڕەگ و ڕەچەڵەک و سەرەتا دەدات، لە کاتێکدا تێڕوانینی ئەمریکایی تێڕوانینێکە لە گیای بژار دەچێت. گیای بژار لە ناوەڕاستی شتەکان و هێڵەکانەوە سەر دەردێنێت و بێ ئەوەی ڕەگبوونی پرسیار بێت خۆی دەبێت بە هێڵی هەڵهاتنی خۆی. لە کاتێکدا ئۆدیسە بە پێکگەیشتنەوەی ئۆدیسیۆس بە ژن و کوڕەکەی و دامرکانەوەی تووڕەیی خوداوەندەکان کۆتایی دێت، ڕۆمانی ئاسمانی داڵدەدەر بە مردنی پۆرت کۆتایی نایەت و کیت بەردەوامە لە ژیانی و هێڵی هەڵهاتنی خۆی دادەڕێژێت. بەپێچەوانەی ئەو کولتوورانەی تیایدا مەرگی هاوژینێک ئەوە دەگەیەنێت هاوژینی لە ژیندا ماوە هەتا مابێت دەبێت لە پرسەدا بێت، مەرگی پۆرت نابێت بە پنتێک کە بە چواردەوریدا ژیانی کیت و کەسانی تر بە چواردەوریدا دابڕێژرێت. دۆلوز دەڵێت: ”خاڵی سفری ئینگلیزی هەمیشە لە ناوەڕاستدایە. خنکاندنەکان هەمیشە لە ناوەڕاستدان. ئێمە لە ناوەڕاستی هێڵێکداین و ئەوەش ناڕەحەتترین دۆخە. ئێمە لە ناوەڕاستەوە دەستپێدەکەینەوە.” (ل.٥٠)

دۆلوز لە خوێندنەوە و تێگەیشتنمان بۆ دونیا یارمەتیدەرە چونکە بەشێکی ئەوەی دەربارەی گرنگبوونی ناوەڕاستبوون دەیڵێت لە ژیانی نووسەران و هونەرمەنداندا دەبینرێتەوە. نووسەران و هونەرمەندان بە توندی بەر سەرەتا و کۆتایی دەکەون، بە لای ژمارەیەکی زۆریانەوە سەرەتا و کۆتاییی پرۆژەیەک چەندێک هیوابەخش و وزەپێدەر و خرۆشێنەر بێت، لە هەمان کاتدا لەرزهێن و گومانپێدەرن و سکپڕن بە ئەگەری شکست و داڕمان. هەر بۆیە بە لای زۆربەیانەوە بەنرخترین و لەیادنەکراوترین کات ناوەڕاستە، ناوەڕاستی نووسینی کتێبێک و ناوەڕاستی کارکردن لە ئیشێکی هونەری. لە لایەکی دی، ناوەڕاستبوون لە سەردەمی ئێستادا وردە وردە لەوە دەرچووە تەنها لە کولتووری ئەمریکاییدا بوونی هەبێت و خۆی ترازاندۆتە زۆر بەشی تری جیهان. لە سەردەمی ئێستاماندا دەبینین چۆن مرۆڤەکان خۆیان بە سەرەتاکان و کۆتاییەکانەوە گرێ نادەن و هەمیشە لە ناوەڕاستی شتێکدان، لە پرۆژەیەکەوە دەچنە سەر پرۆژەیەکی تر، لە شارێکەوە دەگوازنەوە بۆ شارێکی تر، پیشەیەک بە پیشەیەکی تر دەگۆڕنەوە، لە فێربوونی زمانێکەوە دەست دەکەن بە زمانێکی تر، لە خولیایەکەوە بۆ خولیایەکی تر، لە سەیارەکەوە بۆ مۆدێلکی تر، لە هاوژین و یارێکەوە بۆ یەکێکی تر. بێگومان ئەمە ئەوە ناگەیەنێت زۆرینەی ئەو گواستنەوانە سەرکەوتوو دەبن و ئارامی و خۆشی بە ژیانی کەسەکان دەبەخشن. توانا و وزەی مرۆڤ بە هەڵکشانی تەمەن لە کزی دەدات و هەندێک نەگۆڕ هەیە کە پێویستن بۆ هەبوونی شوناس. ناوەڕاستبوون لە ئێستادا لە خواستێک و پێداویستییەکی سەردەمیانە دەکات، ویستی خەریکبوون بە شتی نوێوە چونکە نامانەوێت خۆمان بەو شتانە ببەستینەوە کە ڕوویانداوە و کۆتاییان هاتووە و دەمانەوێت بەردەوام لە پرۆسە و لە ناوەڕاستدا بین، هەروەها خێرابوونی گۆڕانە تەکنەلۆجییەکانیش پێویستییەکیان هێناوەتە ئاراوە کە هەمیشە ئامادەبین بۆ فێربوون، بۆ وەلاخستنی بەرنامەیەک و بەکارهێنانی بەرنامەیەکی نوێ و بۆ بەردەوام سەیرکردنی زنجیرە تەلەڤزیۆنییە باوەکان چونکە ئەگەر لە ناوەڕاستی زنجیرەیەکدا نەبین شتێکمان پێ نابێت لە دیالۆگی کۆمەڵایەتیدا بەکاری بهێنین.

گەڕۆکبوونی مرۆڤ بە تەنها پێکنەهاتووە لە سەفەر بۆ وڵاتانی بیانی و کۆچی درێژخایەن، بەڵکوو کردەیەکی ڕۆژانەیە. هەر لە سکەخشکێ و گاوڵکێی منداڵەوە هەتاوەکو پێگرتنی منداڵ و ڕاکردنی و هەڵزنانی بە درەختدا دەبینرێت، مرۆڤ بوونەوەرێکی جێ بە خۆ نەگرتووە، خۆی بە ناو جیهاندا دەکات و دەیەوێت دەرەوە و شوێنی جیاواز ببینێت. ڕۆمانییەکان خواوەندێکیان هەبووە بە ناوی ئەبیۆنا کە لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە هەنگاونانی منداڵان و لە گەڕۆکان دەکات چونکە لای ڕۆمانییەکان پێگرتنی منداڵ ئاماژە بووە بە دابڕان و دوورکەوتنەوەی لە ماڵەوە و بە سەفەرکردن. لە فۆلکلۆری یابانیشدا و لە بەشێکی بودیزمدا خوداوەندی جیزۆ هەیە کە لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە دایکانی دووگیان و نەوەکانیان و کۆچەران دەکات. مرۆڤ مەحکومە بە جەستەیەک کە لەژێر جەبری جوڵەدایە. ماسولکە و جومگەکانی مرۆڤ بە نەجوڵان دەپوکێنەوە و دوای پێکان و لە جێگادا کەوتن و زیان گەیشتن بە ماسولکە و جومگەیەک یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکانی چاکبوونەوە کە دکتۆرەکان جەختی لەسەر دەکەنەوە ئەوەیە لەگەڵ پشوو وەرگرتندا کەسەکە لە چالاکی و لە وەرزشکردن و جوڵە بەردەوام بێت. ڕێکردنێکی ڕۆژانەی سی خولەکی ناسراوە نەک هەر سوودی جەستەیی هەیە، بەڵکوو ڕێگایەکیشە بۆ تووش نەبوون بە نەخۆشی دەروونی و هەستکردن بە ئارامی و بە کامەرانی. جەستەی مرۆڤ بونیاد نراوە لە جوڵەدا بێت و هەر زیانێک و زەبرێک کە ڕێگری لە جوڵەی بکات، بۆ نموونە لە کاتی ڕووداوێک کە کەمتوانایی لێ بکەوێتەوە، مرۆڤ دەخاتە بەردەمی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی لە نمونەی خەمۆکی و لە هەندێ باردا کەمتوانایی و خەمۆکی دەبنە پاڵنەری خۆکوژی.[3]

ئەستەمە لە ویستی مرۆڤ بۆ گەڕان کەمبکرێتەوە. کولتووری سەیارە بووە بە یەکێک لەو کولتوورە باوانەی هەتا بێت لە برەو پەیدا کردندایە چونکە لێخوڕینی سەیارە جیا لەوەی بۆ زۆرێک هۆکارێکی هاتوچۆ و بژێوی پەیدا کردنە، پیشەوەرانی پیشەسازییەکە گفتی ئەوەمان دەدەنێ هۆکارێکیشە بۆ تۆخکردنەوەی ئازادیمان. ئازادیی هاتوچۆکردن و شوێنگۆڕین بەندێکی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤە و لە زۆر دەستووری وڵاتاندا باس دەکرێت. جێی سەرنجە کە مرۆڤ تاقە بوونەوەر نییە ئازادیی هەڵبژاردنی ژینگەکەی بە لایەوە ئەولەویەت بێت. ئەو ئاژەڵانەی لە باخچەی ئاژەڵاندا دەژین بەئاگان لەوەی لە هەلومەرجێکی سەپێنراودا دەژین و ئەگەر ئاژەڵەکان لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە دایک نەبووبن و گەورە نەبووبن، یان باخچەی ئاژەڵانەکەیان هێندە فراوان نەبێت و بەرنامەیەکی تۆکمە و ژینگەدۆست و ئاژەڵدۆست نەیبات بەڕێوە، ئەوا هەمیشە ژمارەیەک ئاژەڵ هەن هەوڵی ڕاکردن دەکەن و نموونەی سەرکەوتووی ڕاکردنی ئاژەڵ لە باخچەی ئاژەڵان لە سەرتاسەری دونیادا بینراوە.

گەڕان و هاتوچۆ و شوێنگۆڕین تەنانەت لەو بارانەشدا کە ناخرێنە بەر جێبەجێکردنەوە، کە کەسانێک هەن بە دەگمەن ماڵەوە و گەڕەک و شارەکەیان بەجێ دەهێڵن، هێشتا پێویستە وەکوو ئەگەرێک بمێننەوە چونکە سنووردارکردنیان وەکوو دەستدرێژی بۆ سەر ئازادی لێک دەدرێتەوە. ئەگەر لە سیستەمێکی دادوەریدا سەختترین سزا مەرگ بێت، دووەمین سزای سەخت دوای مەرگ زیندانی هەتاهەتاییە. لە ئێستادا لە زۆر وڵاتدا زیندانی هەتاهەتایی هەڵوەشاوەتەوە و لە بریدا درێژترین ماوە لە زینداندا بە ساڵ دیاری کراوە، بەڵام ئەوەی زیندانی درێژمەودا سەختترین سزایە ئەوە دەردەخات چۆن ئەو سیستەمانە بۆ چاوترسێنکردن و ساردکردنەوەی هاوڵاتیانیان لە تاوانکاری بە دۆخێک سزای تاوانکاران دەدەن کە مەحاڵە هیچ کەسێک بە ویستی خۆی و بە خۆشحاڵی و بەئاگاییەوە پێ بخاتە ناویەوە. ئەحمەد ئەڵتانی نووسەر و ڕۆماننووس لە ساڵی ٢٠١٦ دوای کودەتا شکستهاتووەکەی تورکیا دەستگیر دەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی هاندانی کودەتا بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم دەدرێت. لە دوای ئەو بڕیارە ئەحمەد ئەڵتان دەست دەکات بە نووسینی یادەوەرییەکانی کە دواتر بە چەند زمانێکی بیانی لەژێر ناوی “هەرگیز جیهان نابینمەوە” بڵاو دەبێتەوە و لەو کتێبەدا ئەحمەد ئەڵتان تیشک دەخاتە سەر ژمارەیەک لەو خاڵانەی وا دەکەن زیندان نەخوازراوترین ژینگە بێت مرۆڤ تیایدا ژیان بەسەر بەرێت. ئەو دەنوسێت:

”هەرگیز جارێکی تر ناتوانم ماچی ئەو ئافرەتە بکەم کە خۆشم دەوێت، ناتوانم منداڵەکانم لە ئامێز بگرم، هاوڕێکانم ببینم، بە جادەکاندا پیاسە بکەم. چیدیکە ژوورێکم نابێت تیایدا بنووسم، ئامێرێکم نابێت پێی بنووسم، کتێبخانەیەکم نابێت دەستم پێی بگات. ناتوانم گوێ لە پارچە مۆسیقایەکی کەمانچە بگرم، گەشتێک بکەم، بە دوکانی کتێبفرۆشەکاندا بگەڕێم، لە سەمونخانەیەک سەمون بکڕم، چاو لە دەریا یان لە داری پرتەقاڵێک ببڕم یان بۆنی بەرامەی گوڵ و گیا و باران و زەوی بکەم. ناتوانم بچم بۆ سینەما. ناتوانم هێلکە بە سۆسجەوە بخۆم، پێکێک شەراب بنۆشم، یان بچم بۆ ڕێستۆرانتێک و داوای ماسی بکەم. ناتوانم سەیری خۆرهەڵاتن بکەم. ناتوانم تەلەفون بۆ هیچ کەسێک بکەم و هیچ کەسێک ناتوانێت تەلەفونم بۆ بکات. ناتوانم بە دەستی خۆم دەرگایەک بکەمەوە. جارێکی تر لە ژوورێکدا خەبەرم نابێتەوە کە پەردە بە پەنجەرەکەیەوە بێت…

لە ئێستا بە دواوە کەسانی تر بڕیار دەدەن چی بکەم، لە کوێدا بوەستم، لە کوێدا بخەوم، کەی لە خەو هەستم، ناوم چی بێت.

هەمیشە بڕیارم بەسەردا دەدرێت. ”ڕاوەستە.”، ”ڕێ بکە.”، ”بچۆ ژوورەوە.”، ”باڵت بەرزەوە بکە.” ”پێڵاوەکانت دابکەنە.” ”قسە مەکە.”” (ل.٩-١٠)[4]–[5]

لە سەرەتای ٢٠٢٠ەوە هەتاوەکوو ئەم ساتە پرسی ئازادیی هاتوچۆ و شوێنگۆڕین و گەڕان بە توندی هەموو سووچێکی گۆی زەوی گرتۆتەوە. پەتای کۆڤید زریانێکە ئەو جیهانە ئاڵۆزەی وروژاند کە تیایدا دەژین و هەر ماوەیەک و بە گوروژمێکی نوێ و جیاوازەوە بەرمان دەکەوێت. هەر لە سەرەتاوە پەتاکە دوو پرسی بە گژی یەکدیدا کرد کە هەردووکیان پێداویستی سەرەکین، ئەویش پرسی تەندروستی و پرسی ئازادیی هاتوچۆ بوو. پێم وایە ئەوەی فەیلەسوفی ئیتاڵیی جۆرجیۆ ئاگامبینی دژ بە کەرەنتین و داخستنی شوێنە گشتییەکان هێنایە دەنگ ترسی بوو بەرامبەر هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ و جیاوازەوە کە بە فەیلەسوفە ٧٨ ساڵەکەمان نامۆ بوو، سەردەمێک کە بۆ ماوەیەک خێزانەکان نەیاندەتوانی مردووەکانیان بنێژن و دەسەڵاتداران لاشەکانیان دەسووتاند. هاتنەدەنگی ئاگامبین ئاگادارکردنەوەیەکیش بوو کە مەترسی ئەوە هەیە چیدیکە وەکوو مرۆڤ لە یەکتری و دراوسێ و خەڵکانی تر نەڕوانین، بەڵکوو وەکوو ڤایرۆسپێدەر و پەتاپێدەر مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین. ناڕەزایی دەربڕینی ئاگامبین دژ بەو ڕاستییەش بوو کە دروست نییە بەبێ ڕەخنە و پرسیارلێکردن لە حکومەت و دەسەڵاتی قبوڵ بکەین پێمان بڵێن چۆن بژین و چی بکەین و چی نەکەین و کێ سەلامەتە و کێ نەخۆشە.[6] لە بەرامبەر ناڕەزایەتی هاوشێوە کە لە لایەن زۆر گروپی سەربەخۆ و ڕاستڕەوەوە بینران و دەبینرێن، لیبڕاڵخوازەکانی خۆراوا بە ڕێزەوە گوێیان ڕاگرت، بەڵام ئاماژەیان بە تایبەتمەندێتیی دۆخەکە و سەروەری یاسا و پێویستیی هەبوونی متمانە بە دامەزراوە گشتییەکان کرد. لەم بەرەیەدا فەیلەسوفی ئوستراڵی “پیتەر سینگەر” داوای ئەوە دەکات ڤاکسین وەرگرتن بە زۆرەملێ بێت، هەروەک چۆن لە ئێستادا بەستنی قایشی سەلامەتی لە سەیارەدا بە یاسا دەسەپێنرێت. سینگەر دەڵێت لە سەرەتادا کەسانێکی زۆر قایشی سەلامەتییان نەدەبەست، سەرەڕای هەبوونی چەندن هەڵمەتی وریاکردنەوە، هەتاکوو ئەو کاتەی بەستنی قایشی سەلامەتی بە یاسا سەپێنرا و لە ئێستادا جێگای سەرسوڕمانە کەسێک بێت و بڵێت بەستنی قایشی سەلامەتی دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادییەکانم. سینگەر دەڵێت پرسی قایشی سەلامەتی و خۆکوتان لەو پرسانەن کە دەبێت دەسەڵاتێک بیانسەپێنێت چونکە زۆربەمان گوێ بەو مەترسییە بچوکانە نادەین کە دەکرێت کارەساتیان لێ بکەوێتەوە.[7]

بڕێک لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا لە ڕاگرتنی هاوسەنگییەکدایە لەنێوان پیادەکردنی ژمارەیەک هەڵبژاردن و ئازادیدا بێ زیان گەیاندن بە کەسانی تر، لەگەڵ ژیانکردن لە چوارچێوەیەکدا کە دەخوازێت هەتا بتوانێت ئەگەری مەترسی و نەخۆشکەوتن و مردن کەمبکاتەوە و نەیانهێڵێت. ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە قەدەغەکردنی هاتوچۆ و سەفەرکردن هەمان شت نییە گەر حکومەت سبەینێ لێمان قەدەغە بکات ئایسکرێم بخۆین. گەر حکومەتێک ئایسکرێم خواردنمان لێ سنووردار بکات و ئەوانەمان شەرمەزار بکات کە ڕێز لە ڕێساکانی ئایسکرێم نەخواردن ناگرین، بەرامبەر بە حکومەتێک کە هاتوچۆ و گەڕانمان لێ قەدەغە دەکات، هاوار و توڕەیی و بێزاریی ئەوانەمان کە دژ بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ و گەڕانین زۆر لەوانەمان زیاتر و درێژخایەنترە کە دژی قەدەغەکردنی ئیسکرێم خواردنین. پرسی قەدەغەکردنی گەشتکردن دۆخێکی ئاڵۆزی هێناوەتە ئاراوە کە تیایدا کەسانی گەڕۆک نەک هەر خەمی ئەوەیانە چۆن سەفەر بکەن و لە شوێنی تر بژین و بمێننەوە، بەڵکوو وەکو ئۆدیسیۆس لە خەمی ئەوەشدان چۆن بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە. ئەوەی لە ئێستادا لەژێر پرسیاردایە یەکێک لە خەسڵەتەکانی گەڕۆکبوونە کە پردسازییە. کەسانی گەڕۆک پردسازن. ئەوان دوو شوێن یان زیاتر پێکەوە دەبەستنەوە. بە هۆی کەسانی گەڕۆکەوە پەیوەندیی یەک جەمسەر یان دوو جەمسەر مسۆگەر دەبێت. کەسانی گەڕۆک لە هەمان کاتیشدا بوونەوەری تۆو چێنن و وەکوو ئەو هەنگانە وەهان کە ئەم گوڵ و ئەو گوڵ دەکەن و گوڵەکان دەپیتێنن. ئەوان لەسەر هەر سەرزەمینێک بۆ ماوەیەک دەمێننەوە و گونجاوێتی شوێنەکە و کولتوورەکە لەگەڵ هەڵکەوتەی کەسێتییاندا بەراورد دەکەن و هەندێ جار دەست بە جێگیربوون دەکەن. ئەوە تەنها گەڕۆکە یاخییەکانن کە لە هیچ جێیەک نامێننەوە، ئەوانەی کە تەنانەت دوای ئەوەی بە خاکێک ڕاهاتن و بەرووبوومەکەیان چنییەوە، دوای ماوەیەک هەر دەڕۆن، چونکە دەزانن خاکی تر هەیە و ئارەزووی ئەوان بۆ تاقیکردنەوەی ژیان لە سەرزەمینی تر بێسنوورە.

[1] Bowles, Paul, The Sheltering Sky, 1949, Penguin Modern Classics, MOBI.

[2] Gilles Deleuze, Claire Parnet, Dialogues, Flamarion, 1996.

[3] کەمتوانایی بە لای منەوە دەستەواژەیەکی گونجاوترە لە کەمئەندامی. کەسانی کەمئەندام لە زۆر باردا کێشەی نەبوونی ئەندامی جەستەیان نییە، بەڵکو تووشی دژواریی دەبنەوە لە بەکارهێنانی ئەندامێکی جەستەیان. هەروەها، لە ئێستادا هەندێک نەخۆشی دەروونی مرۆڤ تووشی کەمتوانایی دەکەنەوە و لە هەندێک وڵات ئەو کەسانە وەکو کەسانی کەمتوانای جەستەیی مافی دەستپێڕاگەیشتنی خزمەتگوزارییان هەیە.

[4]ئەحمەد ئەڵتان لە ساڵی ٢٠٢١ بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە ئازاد دەکرێت

[5]:Altan, Ahmet, I Will Never See The World Again, translated by Yasemin Çongar, New York : Other Press, 2019.

[6] Caldwell, Christopher, Meet the Philosopher Who Is Trying to Explain the Pandemic, Sep 03, 2021. https://www.nytimes.com/2020/08/21/opinion/sunday/giorgio-agamben-philosophy-coronavirus.html

[7] Singer, Peter, Sep 03, 2021. https://www.project-syndicate.org/commentary/why-covid-vaccine-should-be-compulsory-by-peter-singer-2021-08

The post دەربارەی گەڕۆکبوونی مرۆڤ appeared first on ژنەفتن.

بۆچی ده‌نگ بده‌ین؟
به‌و پێیه‌ی هاوڵاتییه‌كی ئوسترالیاییم، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ فیدڕاڵییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌دا ده‌نگم دا([1]). هه‌روه‌ها ٩٥٪ ئه‌و ئوسترالیایانه‌ش كه‌ ناویان تۆماركراوه‌ بۆ ده‌نگدان ده‌نگیان داوه‌. ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جیاوازه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه‌، پێشوازیكردنی خه‌ڵكی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ٢٠٠٤ی ئه‌مریكا زۆر به‌ ئا‌سته‌م ‌گه‌‌یشته‌ ٦٠٪.، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا كه‌ له‌ ماوه‌ی نیوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكدا ساز ده‌كرێت، ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی باو كه‌متر له‌ ٤٠٪ ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كێشن بچن بۆ ده‌نگدان.

هۆكارێك هه‌یه‌ له‌ پشتی به‌شداری ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئۆسترالیاییه‌كان له‌ ده‌نگداندا. له‌ بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا، كاتێك به‌شداریكردنی خه‌ڵكی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كه‌متر بوو له‌ ٦٠٪، په‌رله‌مان ده‌نگدانی كرد به‌ ناچاری. له‌و كاته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای جیاوازی سروشتی حكومه‌ته‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كدا هاتووه‌كان، هیچ هه‌وڵێكی ڕژد نه‌نراوه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌، كه‌ ڕاپرسییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ٧٠٪ دانیشتوان پشتگیری لێ ده‌كه‌ن.

ئه‌و ئۆسترالیایانه‌ی كه‌ ده‌نگ ناده‌ن نووسراوێكیان پێ ده‌گات كه‌ داوایان لێ ده‌كات هۆكاری ئه‌وه‌ ڕوون بكه‌نه‌وه‌ (هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی ده‌نگیان نه‌داوه‌؟!). ئه‌وانه‌شی كه‌ پاساوێكی ماقوڵیان نییه‌، وه‌ك نه‌خۆشی یاخود گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌، پێویسته‌ له‌ سه‌ریان غه‌رامه‌یه‌كی كه‌م بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ ده‌كرێن كه‌متره‌ له‌ ١٪ ی تێكڕای ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

به‌ڵام له‌ ڕووی كرده‌ییه‌وه‌ ناچارییه‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌نگێكی دروست بده‌یت، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌ر ڕۆشتنی ده‌نگده‌ره‌‌ بۆ بنكه‌ی ده‌نگدان و، تۆماركردنی ناوی خۆی و كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ش بخاته‌ نێو سندوقه‌كه‌وه‌. نهێنی بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ وا ده‌كات شتێكی ئه‌سته‌م بێت ڕێگری له‌ خه‌ڵكی بكرێت كه‌ شتی بێمانا له‌سه‌ر كاغه‌زی ده‌نگدانه‌كه‌ نه‌نووسن، یاخود به‌ به‌تاڵی نه‌یخه‌نه‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگه‌ نادروسته‌كان له‌و وڵاتانه‌دا كه‌ ده‌نگدانیان كردووه‌ به‌ زۆره‌ملێ و ناچاری كه‌مێك به‌رزتره‌، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نانه‌ت‌ نزیكیش نابێته‌وه‌ له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ زۆره‌ی له‌نێوان ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ ده‌نگداندا هه‌یه (له‌نێوان هه‌ردوو جۆری وڵاتاندا له‌ ڕووی ده‌نگدانی ناچارییه‌وه‌ .و.)‌.

ده‌نگدانی ناچاری نه‌ك ته‌نها له‌ ئوسترالیا هه‌یه‌، به‌ڵكو به‌لجیكا و ئه‌رجه‌نیتینیش پێشتر سه‌پاندوویانه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی دیكه‌شدا سه‌پێنراوه‌، به ‌تایبه‌ت له‌ ئه‌مریكای لاتیندا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕایی جیاوازی له‌ جۆری سزاكان و شێوازی سه‌پاندنیاندا.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیادا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووم، بۆیه‌ به‌ هیچ جۆرێك ناچار نه‌بووم ده‌نگ بده‌م. زۆر هۆكاریشم هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز بكه‌م حكومه‌ته‌ كۆنزه‌رڤاتیڤه‌كه‌ی “جۆن هاوه‌رد” شكست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ ئه‌و هۆكاره‌ نه‌بوو كه‌ وای لێكردم كه‌ هه‌ندێك زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ بكێشم بچم ده‌نگ بده‌م، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی من گۆڕانكارییه‌ك دروست بكات زۆر كه‌م بوو (هه‌روه‌ك پێشبینیم كرد، هیچ جیاوازییه‌كیشی دروست نه‌كرد).

كاتێك ده‌نگدان ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بێت و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ش به‌ ده‌نگدانی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك زۆر زه‌حمه‌ت بێت گۆڕانكاری دروست بكات، ئه‌گه‌ر كه‌میشی تێ بچێت- له‌ ڕووی، بۆ نموونه‌، ئه‌و كاته‌ی به‌فیڕۆ ده‌چێت له‌ ڕێگای گه‌شتن به‌ شوێنی ده‌نگدانه‌كه‌، و چاوه‌ڕوانیكردن له‌ سه‌ره‌دا، و پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش- وا ده‌كات كه‌ ده‌نگدان زۆر ناعه‌قڵانی بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م جۆره‌ له‌ بیركردنه‌وه‌یان پێڕه‌و كرد، و نه‌شڕۆشتن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وكاته‌ ڕێگه‌ خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی بڕیار له‌ چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ت بده‌ن و، پاشان توڕه‌بوون و بێزاری زۆرینه‌شی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

له‌ مێژووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی پۆڵه‌ندادا نموونه‌یه‌كی وا هه‌یه‌. له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌ نیشتیمانییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٥ی ئه‌و وڵاته‌دا، ته‌نها له‌ ٤٠٪ ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو ده‌نگیان دا، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ڕێژه‌ی تۆماركراوی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو له‌ دوای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می شیوعییه‌كانه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا، یاروسلاف كاچینسكی به‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانی ئه‌و حیزبانه‌ی زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنابوو، بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ ده‌نگی ٦ ملیۆن له‌ ده‌نگده‌ران له‌ كۆی ٣٠ ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو‌.

به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ به‌ ته‌نیا دوو ساڵ یاروسلاف كاچینسكی ناچار كرا ڕه‌زامه‌ند بێت به‌ دووباره‌ سازكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا بوو كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ٢٠٠٥دا به‌شداریان نه‌كردبوو له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ناڕازی بوون. بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ تازه‌كه‌دا ڕێژه‌ی به‌شداری به‌رز بوویه‌وه‌ بۆ ٥٤٪ به ‌تایبه‌ت له‌نێوان ده‌نگده‌رانی گه‌نجتر و خوێنده‌وارتردا. به‌و شێوه‌یه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی كاچینسكی تووشی شكستێكی گه‌وره‌ بوو.

ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت كه‌میینه‌یه‌ك حكومه‌ته‌كه‌مان بۆ هه‌ڵنه‌بژێرێت، ئه‌وا وا باشتره‌ كه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدان به‌رز بێت. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كه‌مان جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م دروست ده‌كات، بۆیه‌ زۆرینه‌مان ته‌سلیمی ئه‌وه‌ ده‌بیین كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمان بده‌ین به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، خۆشمان زه‌حمه‌تی ڕۆشتن بۆ ده‌نگدان ناكێشین و ئومێده‌وارین ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ بڕۆن بۆ ده‌نگدان كه‌ به‌رده‌وامیدان به‌ دیموكراتییه‌ت و هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێك كه‌ به‌رجه‌سته‌ی ڕای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان‌ بكات بپارێزێت.

به‌ڵام پێده‌چێت چه‌ند هۆكارێك هه‌بێت بۆ ده‌نگدان. هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چێژ له‌ ده‌نگدان ده‌بینن و، هیچ كارێكی واشیان نییه‌ كه‌ وایان لێ بكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بێت نه‌چن بۆ ده‌نگدان. هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌ستكردن به‌ لێپرسراوێتی نیشتیمانی وایان لێ ئه‌كات گوێ نه‌ده‌ن به‌ ناعه‌قڵانی بوونی كاریگه‌ری ده‌نگدان له‌و ڕووه‌وه‌ كه‌ پێ ناچێت ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجامه‌كان بگۆڕێت.

پێده‌چێت هه‌ندێكی تر له‌به‌رئه‌وه‌ بڕۆن بۆ ده‌نگدان، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌توانن (ته‌نیا به‌ یه‌ك ده‌نگی خۆیان) ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌روه‌ك هانده‌رانی تۆپی پێ، ده‌یانه‌وێت هانی تیمه‌كه‌یان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگ بده‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگیان نه‌دا ئه‌وا ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵوێستێكه‌وه‌ ناتوانن سكاڵا و گله‌یی بكه‌ن له‌و حكومه‌ته‌ی كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و ئه‌وان به‌ دڵیان نییه‌. ئه‌وان وای ده‌بیینن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ بتوانن ئه‌نجامه‌كان بگۆڕن ته‌نیا یه‌ك ده‌نگه‌ له‌ناو چه‌ند ملیۆنێكدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ گرنگه‌ كه‌ وا ده‌كات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بچووكه‌ به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زه‌حمه‌تی چوونیان بۆ ده‌نگدان بۆ بكاته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا ڕوویدا و هه‌موو ئه‌و ڕه‌چاوكردنانه‌‌ شكستیان هێنا له‌ هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕۆشتن بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ئه‌وكاته‌ ده‌نگدانی ناچاری ڕێگایه‌كه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌و گوێپێنه‌ده‌رانه‌. ئه‌و تێچوونه‌ كه‌مه‌ی سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ناده‌ن، ڕۆشتنی هه‌مووان بۆ ده‌نگدان عه‌قڵانی ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ دروست ده‌كات. ئۆسترالیاییه‌كان ده‌یانه‌وێت ناچار بكرێن به‌ ده‌نگدان. ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر ده‌بن كاتێك ده‌زانن كه‌ هه‌مووان ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی دڵه‌ڕاوكێی كه‌می به‌پیره‌وه‌چوونی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، واباشه‌ چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیاندا بكه‌ن و نموونه‌یه‌كی ناچاركه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆیان له‌ به‌رچاو بگرن.

[1] كاتی نوسینی ئه‌م وتاره‌ ١٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٠٧ بووه‌.

The post بۆچی ده‌نگ بده‌ین؟ appeared first on ژنەفتن.

ڕێگری له‌ له‌ناوچوونی مرۆڤ
زۆر له‌ زاناكان بڕوایان وایه‌ كه‌ هۆكاری له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵی دا‌ینه‌سوڕه‌كان پێداكێشانی هه‌سارۆكه‌یه‌ك بووه‌ به‌ زه‌وییدا، ئایا ده‌كرێت چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ببێته‌وه‌؟

ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رێكه‌ ڕێی تێ ده‌چێت. ناسا چاودێری زۆرینه‌ی هه‌سارۆكه‌ گه‌وره‌ و زۆر له‌ هه‌سارۆكه‌ بچوكه‌كانیش ده‌كات كه‌ نزیكن له‌ زه‌وییه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌سارۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ڕێگادایه‌ خۆی به‌ زه‌وییدا بكێشێت، ئه‌م زانیارییه‌‌ كاتمان پێ ده‌دات تا ئاراسته‌ی هه‌سارۆكه‌كه‌ بگۆڕیین. ناسا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی شیكار كردووه‌ بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی هه‌سارۆكه‌كان له‌ كاتی په‌یدابوونی سیناریۆیه‌كی وادا، وه‌ك لێدانی ئه‌تۆمی تا ئاراسته‌ی هه‌سارۆكه‌كه‌ دووربخه‌یینه‌وه‌، وا پێشبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له‌و ستراتیژانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ‌بهێنن. به‌ڵام هێشتاكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان پێ نه‌هاتووه‌. ده‌زگایی بی ٦١٢ به‌مدوایانه‌ پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و هه‌سارۆكانه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه (نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ یاخود چاودێری نه‌كراون-و-)،‌ له‌ پێناوی “پاراستنی ئایینده‌ی شارستانیه‌ت له‌ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان”. چونكه‌ دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و هه‌سارۆكانه‌ ده‌كرێت ببێته‌ كلیلی ڕێگه‌گرتن له‌ ڕوودانی كاره‌ساتێكی جیهانی.

خۆشبه‌ختانه‌، ئه‌گه‌ری پیاكێشانی هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ زه‌وییدا كه‌ ببێته‌ هۆی له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵی ڕه‌گه‌زی مرۆیی له‌م سه‌ده‌یه‌دا زۆر كه‌مه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ یه‌ك له‌سه‌ر  ملیۆنه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، هه‌سارۆكه‌كان تاكه‌ مه‌ترسی نین كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕزگاربوونی مرۆڤ ده‌كه‌ن. چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی دیكه‌ هه‌ن بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی‌ بایۆئه‌ندازیاری.. “نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌ندازیاری زینده‌یی (bio-engineered diseases)”، جه‌نگی ئه‌تۆمی، گۆڕانی ڕیشه‌یی كه‌شوهه‌وا، ته‌كنه‌لۆژیا ترسناكه‌كانی ئاینده‌.

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بوونی ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی مرۆڤ له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو سه‌د ساڵه‌ی ئاینده‌دا، پرسیارێك كه‌ دێته‌ پێش ئه‌وه‌یه‌ كه،‌ ئایا ده‌توانین له‌مباریه‌وه‌‌ شتێك بكه‌ین. با مشتوماڵی ئه‌وه‌ بكه‌یین كه‌ ده‌توانین چی بكه‌ین، پاشان پرسیاری ئه‌خلاقی قوڵ بكه‌ین: تا چ ئاستێك‌ له‌ناوچوونی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ خراپه‌‌؟

ئه‌و پرسه‌ یه‌كه‌مینه‌ی كه‌ پێویسته‌ لێره‌دا ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه،‌ ئه‌گه‌ر ئاشكرا بوو كه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ “كه‌مه‌”، ئیدی نابێت ته‌نها به‌وه‌ قایل بین و ئارام دابنیشین. كه‌سی هۆشمه‌ندی ناو ئێمه‌ ناڵێت “باشه‌، مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی كانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان ته‌نها ١ بۆ  ١٠٠٠، بۆیه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانییه‌كمان نییه‌”. ئه‌گه‌ر به ‌ڕاستی هه‌لێك هه‌یه‌ بۆ ڕوودانی كاره‌ساتیك و له‌تواناشماندایه‌ به‌ تێچوونێكی كه‌م، كارێك بكه‌ین بۆ سنووردانان یان كۆتایی پێهێنانی، پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ بیكه‌ین. به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌توانین ئاستی خراپی مه‌ترسییه‌كی دیاریكراو به‌ لێكدانی ئه‌گه‌ری ڕوودانی سه‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كه‌ به‌ ئاستی سه‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كه‌ی بپێوین. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناوچوونی مرۆڤ زۆر خراپه‌،  وه‌ك دواتر مشتومڕی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌وا كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ بڕێكی كه‌میش بێت زۆر زۆر باش ده‌بێت.

به ‌ڕاستی مرۆڤایه‌تی هه‌ندێك شتی كردووه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی پێشوه‌ختی خۆی پێ كه‌مكردۆته‌وه‌. شه‌ڕی سارد كۆتایی پێ هات و پێویستیمان به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌می كردوه‌. به‌دواداچوونمان كردووه‌ بۆ زۆرینه‌ی هه‌سارۆكه‌ گه‌وره‌ نزیكه‌كان له‌ زه‌وییه‌وه‌. ژێر زه‌مینمان چێ كردووه‌ له‌ پێناوی “به‌رده‌وامی حكومه‌تدا”، كه‌ یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌دات تا له‌ هه‌ندێك له‌ كاره‌ساته‌كان ڕزگاری بێت. پرۆگراممان داناوه‌ بۆ چاودێریكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، تا جیهان بتوانێت وڵامدانه‌وه‌ی خێرای هه‌بێت له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تادا به ‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو. سه‌لماندمان كه‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا مه‌ترسی چاوه‌ڕوانكراوه‌ و هه‌ستاین به‌ دانانی هه‌ندێك پلانی وڵامده‌ره‌وه‌ بۆی، گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كارا له‌مباره‌یه‌وه‌ تا ئێستاكه‌ به‌پێی پێویست نییه‌. هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی لێزانانه‌ ده‌زگای تایبه‌تمان داناوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوون، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگه‌كان یاخود باشتركردنی توانای حكومه‌ته‌كان بۆ به‌ ده‌مه‌وەچوون و فریاكه‌وتن له‌ كاتی ڕوودانی كاره‌ساته‌كاندا.

یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ وامان لێ ده‌كات بڕوا به‌وه‌ بهێنین كه‌ له ‌تواناماندایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر سنوور بۆ مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی دابنێین، توانامان بووه‌ بۆ چاكتركردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێی هه‌ستاوین. له‌ تواناماندایه‌ به‌دواداچوون بۆ هه‌سارۆكه‌ی زیاتر بكه‌ین، ژێرزه‌مینی باشتر دروست بكه‌ین، پرۆگرامه‌كانی به‌دواداچوونی په‌تاكانمان باشتر بكه‌ین، ده‌ردانی گازه‌ گه‌رمه‌كانیش كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، هانی كه‌متر بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بده‌ین، ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌هێز بكه‌ین كه‌ له‌ باریدایه‌ مه‌ترسییه‌كانی له‌ناوچوونی مرۆڤ كه‌متر بكه‌نه‌وه‌. هێشتاكه‌ ئاله‌نگارییه‌كی گه‌وره‌مان له‌ پێشه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ پێویستییان به‌ پاڵپشتیمان هه‌یه‌، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌كوو ئه‌و پرۆژانه‌ هه‌ر به ‌ڕاستی هه‌بن.

هه‌وڵدانێكی گه‌لێك كه‌م دراوه‌ له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌شتنێكی ڕێكوپێكتر بۆ مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی ڕێگریكردن لێی به‌ باشترین ڕێگا كه‌ له‌به‌ر ده‌ستدایه‌.

هه‌تا ئێستا، هه‌وڵدانێكی گه‌لێك كه‌م دراوه‌ له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌شتنێكی ڕێكوپێكتر بۆ مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی و چۆنیه‌تی ڕێگریكردن لێی به‌ باشترین ڕێگا كه‌ له‌به‌ر ده‌ستدایه‌. هه‌ندێك كتێب و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كان نووسراون، به‌ڵام جگه‌ له‌ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌م شتێكی وا نه‌كراوه‌ بۆ به‌دواداچوونی باشترین ڕێگا و میتۆده‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان. هیچ شیكارییه‌كی قووڵی به‌رنامه‌ بۆدارێژراو سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژه‌ جیاوازه‌كانی سنووردانان بۆ ئه‌م كاره‌ساتانه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌‌. یه‌كه‌م هه‌نگاوی سنووردانان بۆ مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی قووڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بكه‌ین، یاخود هاریكاری ئه‌وانی تر بكه‌ین تا به‌م كاره‌ هه‌ستن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گوتمان ڕاست بێت، ئه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤ له‌ ئارادایه‌ و وه‌ك دیاره‌ ده‌بێت سنووریان بۆ دابنێین‌. زۆر پرسیاری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ له‌ ئارادایه‌، كه‌ ئه‌سته‌مه‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌، ئه‌وانیش: ئاستی گرنگی ئه‌و كاره‌ له‌ پێشینانه‌ چه‌نده‌ كه‌ پێویستن‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی؟ بڕی ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ سه‌رمان خه‌رجی بكه‌ین بۆ ئه‌و كاره‌ چه‌نده‌؟ ئه‌مه‌ چۆن ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ زۆر له‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌توانین و ده‌بێت بیانكه‌ین، وه‌ك یارمه‌تیدانی هه‌ژارانی جیهان؟ (بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌ردانی پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی www.thelifeyoucansave.com) بكه. ئایا ئامانجی سنووردانان بۆ مه‌ترسی له‌ناوچوون دژ ده‌وستێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ مرۆییه‌ ئاساییه‌كانی تردا، یاخود باشترین كارێك بیكه‌ین بۆ سنووردانان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوچووندا ئه‌وه‌یه‌ هه‌ستین به‌ باشتر كردنی ژیانی زیندووه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، و تواناداریان بكه‌ین به‌وه‌ی خۆیان هه‌ستن به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان؟

لێره‌دا هه‌وڵ ناده‌ین گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پرسیاره‌وه‌ بكه‌ین، له‌ بری ئه‌وه‌، جه‌خت له پرسیارێكی تر‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌: تا چه‌ند له‌ناوچوونی مرۆڤ خراپه‌‌؟

یه‌كێك له‌ خراپترین شته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ ملیاران له‌ خه‌ڵكی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئازاربه‌خش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌ڵام به‌ بۆچوونی ئێمه‌‌، ئه‌وه‌ خراپترین شتێك نییه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ له‌ناوچوونی مرۆڤه‌وه‌، له‌وه‌ خراپتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیتر له‌ ئاینده‌دا مرۆڤایه‌تی وه‌چه‌ و نه‌وه‌ی نامێنێت.

ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كه‌ نه‌وه‌كانی ئایینده‌ گرنگن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا گرنگه‌.  به‌و پێیه‌ی كه‌ زۆر نه‌وه‌ی دیكه‌ له‌ ئاینده‌دا دێن، به‌های هه‌موو ئه‌و نه‌وانه‌ پێكه‌وه‌ باڵاتره‌ له‌ به‌های ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا.

بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌، نموونه‌یه‌كی مێژوویی ده‌هێنینه‌وه‌، پێش نزیكه‌ی ٧٠ هه‌زار ساڵ، بوركانێكی گه‌وره‌ ته‌قییه‌وه‌ كه‌ به‌ بوركانی ته‌وبا ناسراوه‌. زۆر له‌ زاناكان بڕوایان وایه‌ كه‌ ئه‌م بوركانه‌ بووه‌ به‌هۆی ڕوودانی “زستانێكی بوركانی” وا كه‌ خه‌ریك بووه‌ ببێته‌ هۆی له‌ناوچوونی پێشینه‌وه‌ و باوانه‌كانمان. با گریمانه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌وه‌ ڕاسته‌. بیهێننه‌ پێش چاوی خۆتان كه‌ ئه‌گه‌ر بوركانی ته‌وبا ببوایه‌ته‌ هۆی له‌ناوبردنی مرۆڤ له‌ سه‌ر زه‌وی. ڕوودانی ئه‌مه‌ تا چ ئاستێك خراپ ده‌بوو؟ دوای نزیكه‌ی ٣٠٠٠ نه‌وه‌ و ١٠٠ ملیار ژیانی ئه‌و نه‌وانه‌، ده‌كرێت بڵێین كه‌ مردن و ئازارچه‌شتنی ئه‌وانه‌ی به‌ر بوركانی ئه‌وكاتی ته‌وبا كه‌وتوون زۆر زۆر نرخی كه‌متره‌ به‌ به‌راورد به‌ له‌ده‌ستدانی (هه‌لی هاتنه‌ ژیانی) هه‌موو ئه‌و گیانه‌ مرۆیانه‌ی له‌وكاته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ژیاون، ئه‌مه‌ش به‌ زیادكردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ش كه‌ مرۆڤایه‌تی له‌وكاته‌وه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌.

به‌ نموونه‌ هێنانه‌وه‌ له‌وه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌نووكه‌ مرۆڤ له‌ناوبچێت، له‌و لایه‌نه‌ خراپتر نرخی ئه‌و هه‌له‌ له‌ده‌ستچووه‌یه‌. شارستانیه‌ت ته‌نها له‌ چه‌ند هه‌زار ساڵیك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌‌ ده‌ستی پێكردووه‌. زه‌وی له‌ باریدایه‌ كه‌ تا ملیار ساڵێكی دیكه‌ش ژیانی تێدا نیشته‌جێ بێت. ئه‌گه‌ر بشتوانین هه‌ساره‌كانی تری گه‌ردوونیش ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌، ده‌شێت جۆره‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بمێنێته‌وه‌.

هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ڕێگای نرخدانانه‌ بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وان ده‌شێت پێیان وابێت كه‌ هێنانه‌ ژیانی خه‌ڵكانی دیكه‌ بۆ ناو بوون شتێكی سوودبه‌خش نییه‌، ئه‌مه‌ به‌ چاوپۆشین له‌ جۆری ئه‌و ژیانه‌ی ده‌كرێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ بیگوزه‌رێنن. به‌ پێی ئه‌م ڕایه‌، به‌های خۆلادان له‌ ڕوودانی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی ته‌نها په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌وانه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌ماندا ده‌ژین یاخود خه‌ریكه‌ له‌دایك ده‌بن، یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت منداڵ یاخود نه‌وه‌یان هه‌بێت.

به‌ڵام بۆچی ده‌شێت كه‌سێك ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌بێت؟ ده‌شێت یه‌كێك له‌ هۆیه‌كان ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رگیز نه‌یه‌نه‌ بوونه‌وه‌، ئه‌وا نه‌هێنانه‌ بوونیان‌ نابێته‌ شتێكی خراپ بۆ ئه‌وان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نین، شتێك نییه‌ به‌ ناوی “ئه‌وان”ه‌وه‌ تا ئه‌مه‌ ببێته‌ شتێكی خراپ بۆ ئه‌وان، بۆیه‌ بوون به‌ هۆكاری له‌دایكبوونی كه‌سانی تر شتێكی به‌سوودیش نابێت بۆیان.

به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێمان وایه‌ كه‌ هێنانه‌ بوونی خه‌ڵكی دیكه‌ شتێكی به‌سوود ده‌بێت بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌. بۆ زانینی ئه‌م هۆكاره‌، یه‌كه‌مجار تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ هێنانی خه‌ڵكی بۆ ناو بوون زیانی هه‌یه‌ بۆیان. بۆ نموونه‌، با گریمانه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئافره‌تێك ده‌زانێت كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا سكی پڕ بێت، ئه‌وا منداڵه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئازاربه‌خشی زۆر ده‌بێت و هه‌ر به‌ بچوكیش ده‌مرێت. ئاشكرایه‌ له‌م دۆخه‌دا شتێكی خراپه‌ بۆ ئه‌و منداڵه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ بڕیاری دا له‌و چه‌ند مانگه‌دا منداڵی ببێت. به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گه‌ر ژیانی منداڵه‌كه‌ كورت و به‌دبه‌ختانه‌ بوو، ئه‌وا هێنانه‌ بوونی شتێكی خراپه‌ كه‌‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه ده‌كرێت‌.

ئه‌گه‌ر هاوڕای ئه‌وه‌ بوویت كه‌ هێنانه‌ بوونی یه‌كێك ده‌كرێت خراپ بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ و، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌رگۆمێنته‌ت په‌سه‌ند كرد كه‌ ده‌ڵێت هێنانه‌ بوونی یه‌كێك ناكرێت شتێكی باش بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌، ئه‌مه‌ ئه‌نجامگیرییه‌كی سه‌یری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌: له‌دایكبوونی كه‌سێك ده‌كرێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت به‌ڵام سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دروست بێت، ئه‌وا خستنه‌وه‌ی منداڵ شتێكی عاقڵانه‌ نییه‌، چونكه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ ئازار هه‌میشه‌ له‌ ئارادایه‌، هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك له‌ سه‌رووی مه‌ترسی تووش بوون به‌ ئازاره‌وه‌ نییه‌.

ڕه‌شبینه‌كانی له‌ چه‌شنی ‘ئارسه‌ر شوپنهاوه‌ر’ی فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌ڵمانی یاخود ‘ده‌یڤد بیناتار’ی فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخی ئه‌فریقای باشوور ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان پێشبینی عه‌قڵانی وایان له‌به‌ر ده‌ستدا بێت كه‌ منداڵه‌كانیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له‌ ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه‌ و دڵگیر و، خستنه‌وه‌ی منداڵیش نه‌بێته‌ هۆی زیان بۆ ئه‌وانی تر، ئه‌وا خستنه‌وه‌ی منداڵ نابێته‌ شتێكی خراپ. به ‌شێوه‌یه‌كی گشتی تر، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانمان هه‌لێكی گونجاویان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ند بن له‌ ژیانێكی به‌ختیار و دڵگیر، وا چاكتره‌ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ نه‌وه‌كانمان بێنه‌ بوونه‌وه‌ نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. پاشان ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كه‌ هێنانه‌ بوونی نه‌وه‌كانی ئایینده‌ شتێكی باشه‌.

بەپێی بوونی هۆیه‌كانی له‌ناوچوون، ئه‌و له‌ناوچوونه‌ له‌ناوچوونێكی سه‌رتاپاگیری ژیان ده‌بێت- ده‌بێته‌ كۆتایی چیرۆكێكی ئاوارته‌ له‌باره‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ كه‌ به‌ ڕاستی بووه‌ به‌ هۆی هاتنه‌ئارای ژیانی زیره‌ك

له‌ناوچوونی ڕه‌گه‌زی مرۆیی –كه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، به‌پێی بوونی هۆیه‌كانی له‌ناوچوون، ئه‌و له‌ناوچوونه‌ له‌ناوچوونێكی سه‌رتاپاگیری ژیان ده‌بێت- ده‌بێته‌ كۆتایی چیرۆكێكی ئاوارته‌ له‌باره‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ كه‌ به‌ ڕاستی بووه‌ به‌ هۆی هاتنه‌ئارای ژیانی زیره‌ك (تا ڕاده‌یه‌ك)، كه‌ توانای ئه‌وه‌ی پێداوین كه‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌تر و مه‌زنتر به‌ده‌ست بهێنین. به‌ ڕاستی له‌ دوو سه‌د ساڵی ڕابردووه‌وه‌، پێشكه‌وتنێكی مه‌زنمان به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌ ڕووی ئه‌خلاقی و له‌ ڕووی هزریشه‌وه‌، هه‌موو هۆكاره‌كان پاڵمان پێوه‌ده‌نێن به‌ هیوا بیین به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ڕزگارمان بوو، ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ به‌رده‌وام و خێراتر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكستمان هێنا له‌وه‌ی ڕێگری له‌ له‌ناوچوونمان بكه‌ین، ئه‌وا هه‌لی ئه‌وه‌ له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین كه‌ شتێكی به‌ ڕاستی ناوازه‌ بئافرێنین: ژماره‌یه‌ك هه‌ساره‌ی ئاوه‌دان به‌‌ نه‌وه‌كانی مرۆڤ كه‌ ژیانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و دڵگیر به‌سه‌ر ده‌به‌ن و. گه‌شتوون به‌ باڵاترین ئاسۆكانی مه‌عریفه‌ و شارستانیه‌ت كه‌ سنووره‌كانی ئه‌ندێشه‌مان تێ ده‌په‌ڕێنێت.

تێبینی: به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (نیك بێكستێد و مات وه‌یچ) نووسراوە.

The post ڕێگری له‌ له‌ناوچوونی مرۆڤ appeared first on ژنەفتن.

تێچووی تراژیدیی پابه‌ند نه‌بوون به‌ زانسته‌وه‌
تابۆ مبێكی به‌ درێژای ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌فریقای باشوور، ئه‌و كۆده‌نگیه‌ زانستییه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت‌ ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری مرۆڤ (HIV) هۆكاره‌ بۆ‌ توشبوون به‌ ئایدز، و ڤاكسینه‌كانی دژ به‌م ڤایرۆسه‌ له‌ توانایاندایه‌ ژیانی ئه‌وانه‌ ڕزگار بكات كه‌ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون. له‌ بری ئه‌وه‌، مبێكی چووه‌ پشتی كۆمه‌ڵێكی بچووك له‌ زانایانی دژبه‌ر‌ كه‌ هۆكاری دیكه‌یان بۆ تووش بوون به‌ ئایدز خستبووه‌ ڕوو.

مبێكی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌ دژی ئه‌و حاشاهه‌ڵنه‌گربوون. لایه‌نگرانی مبێكی هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌ گومانی له‌ بۆچوونه‌كانی ئه‌و هه‌بێت، هه‌تا كه‌ نێڵسۆن ماندیلای پاڵه‌وانی خه‌باتكاری دژ به‌ جیاكاری نه‌ژادی و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ڕه‌شپێستی ئه‌فریقیای باشووریش- به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گومانی خۆی له‌ سیاسه‌ته‌كانی مبێكی ده‌ربڕی- لایه‌نگرانی مبێكی به‌ توندی به‌گژییدا چوون.

هه‌رچه‌نده‌ بۆستوانا و نامیبیا كه‌ دوو دراوسێی ئه‌فریقای باشوورن، ڤاكسینی دژ به‌ ڤایرۆسی ئایدزیان بۆ هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانیانه‌یان دابینكردبوو كه‌ تووشی نه‌خۆشی نه‌مانی به‌رگی مرۆیی بووبوون، به‌ڵام ئه‌فریقای باشووری ژێر سایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مبێكی له‌وه‌دا شكستی هێنا. به‌مدوایانه‌ تیمێك له‌ توێژه‌ره‌كانی زانكۆی هارڤارد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ ده‌ست پێكرد. به‌ به‌كارهێنانی گریمانه‌یی جێگیر، خه‌مڵاندنه‌كان گه‌شتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌  ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌فریقای باشوور ڤاكسینی گونجاوی پێشكه‌شی نه‌خۆشانی ئایدز و ئه‌و ئافره‌ته‌ دووگیانانه‌ تووشبووانه‌ی كه‌ ده‌شێت منداڵه‌كانیشیان تووش بكه‌ن، بكردایه‌، ئه‌وا ده‌كرا ڕێگه‌ بگیرێت له‌ مردنی پێشوه‌ختی ٣٦٥٠٠٠ نه‌خۆش.

ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باجه‌ قورسه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زانست یان نه‌زانینه‌وه‌ بیده‌ین. ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ له‌ قوربانی تا ڕاده‌یه‌ك هاوشانه‌ به‌و‌ كوژراوانه‌ی كه‌ له‌ ڕووداوی كۆمه‌ڵكوژی دارفۆر كه‌وتنه‌وه‌ و، نزیكیش ده‌بێته‌وه‌ له‌ نیوه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی (توتسی)ێكان كه‌ له‌ ڕواندا له‌ ساڵی ١٩٩٤دا ڕوویدا.

قه‌سابخانه‌ی شارپڤیڵ كه‌ له‌ ساڵی ١٩٦١دا([1]) ڕوویدا یه‌كێك بوو له‌ گرنگترین ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ ڕای جیهانی دژ به‌ هه‌ڵاوێردنی نه‌ژادی له‌ باشووری ئه‌فریقا گۆڕی، له‌و ڕووداوه‌دا پۆلیس گوله‌بارانی ئاپۆرای خۆپیشانده‌رانی كرد و بوو به‌ هۆی كوشتنی ٦٩ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر. مبێكی هه‌روه‌ك ماندێلا یه‌كێك بوو له خه‌باتكاره‌‌ چالاكه‌كانی دژ به‌ هه‌ڵاوێردنی نه‌ژادی. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی هارڤارد ده‌ریده‌خات كه‌ مبێكی لێپرسراوه‌ له‌ مردنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ خه‌ڵكانی ڕه‌شپێست كه‌ ٥٠٠٠ جار زیاتره‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ پۆلیس له‌ ڕووداوی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شارپڤیڵدا كوشتنی.

خۆپیشاندانی خەڵکی ئەفریقای باشوور لە دژی سیاستەکانی دەوڵەت لە بەرانبەر ئایدزدا ٢٠٠١

ئێمه‌ چۆن پیاوێكی ئاوا هه‌ڵبسه‌نگێنین؟

ده‌كرێت له‌ به‌رگری له‌ مبێكیدا بڵێین، ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ هیچ مرۆڤێك بكوژێت. وا دیاره‌ ئه‌و به‌ ڕاستی باوه‌ڕی وایه‌- ده‌شێت ئێسته‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ مابێته‌وه‌، كه‌ ڤاكسینی دژ به‌ ڤایرۆسه‌كان ژه‌هراویین. پێویسته‌ ددان بنێین به‌وه‌دا كه‌ مبێكی هیچ ڕقێكی له‌وانه‌ نه‌بووه‌ كه‌ به‌ ده‌ست ئایدزه‌وه‌ گیرۆده‌ بوون. ئه‌و ئاره‌زوویه‌كی شاراوه‌ی له‌ ئازارگه‌یاندن به‌ نه‌خۆشه‌كان نه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ پێویسته‌ داوه‌رییه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌وه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ جیاواز بێت له‌وانه‌ی كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌ زیان به‌ ئه‌وانی تر بگه‌یه‌نن، ئیدی ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ره‌كه‌یان ڕق و قین بێت یاخود بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانیان بێت.

به‌ڵام نیه‌تی‌ چاك به‌س نییه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌ن. و مبێكی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌ تاوانبار دابنرێت، نه‌ك له‌به‌ر پێشوازیكردنی له‌ ڕای كه‌مینه‌یه‌كی بچووك له‌ زانایان، به‌ڵكو له‌به‌ر سووربوونی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌ خۆی بدات ئه‌م ڕا و بۆچوونه‌ی له‌ گفتوگۆیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ و كراوه‌دا له‌گه‌ڵ شاره‌زایاندا بخاته‌ به‌ر گفتوگۆكردن و تاقیكردنه‌وه‌وه‌. كاتێكیش پڕۆفیسۆر مالیگاپۆرۆ ماكگوبای گه‌وره‌ زانایی ڕه‌شپێستی ئه‌فریقای باشوور هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه‌ سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وا ده‌كات ئه‌فریقای باشوور ببێته‌ جێگای گاڵته‌ پێكردن له‌ لایه‌ن جیهانی زانسته‌وه‌، یه‌كسه‌ر نووسینگه‌ی مبێكی ئه‌م پڕۆفیسۆره‌ی تاونبار كرد به‌وه‌ی كه‌ به‌رگری له‌ بیركردنه‌وه‌ نه‌ژادپه‌رستییه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كات.

له‌ كاتی له‌ سه‌ركار لابردنی مبێكییه‌وه‌ له‌ مانگی سپبته‌مبه‌ره‌وه([2])‌، به‌ په‌له‌ حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌گالیما مۆتلانتێ ده‌ستی كرد به‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌ كاراكانی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئایدز. یه‌كسه‌ریش وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌رده‌می مبێكی له‌سه‌ر كار لابرد، ئه‌و وه‌زیره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نه‌خۆشانی ئایدز ده‌كرێت له‌ ڕێگای سیر و شه‌ربه‌تی لیمۆ و چه‌وه‌نده‌رەوە چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌لام كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌فریقی كه پارتی هه‌ره‌ باڵاده‌ستی ناو ئه‌فریقای باشووره‌ ئه‌وه‌نده‌ ملكه‌چی مبێكی بووه ‌ساڵانێكی زۆره‌ نه‌یتوانییوه‌ له‌سه‌ر كاری لابدات.

وانه‌كانی ناو ئه‌م چیرۆكه‌ له‌ توانادایه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی تریش دووباره‌ ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو زانست له‌ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتییدا ڕه‌چاو نه‌كرێت. ئه‌مه‌ش مانایی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كۆده‌نگی زۆرینه‌ی زانایان هه‌میشه‌ ڕاست بێت. مێژووی زانست به‌ ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات. زاناكان مرۆڤن و ده‌شكه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌. هه‌روه‌ك مرۆڤه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری مێگه‌له‌وه‌، و ده‌شترسن په‌راوێز بكه‌ون. به‌ڵام شكستی شایسته‌ی لۆمه‌ كردن، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ژیانی خه‌ڵكی له‌ مه‌حه‌كدا بێت، ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی زانایان بین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانست وه‌ك ئامرازێكی لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌.

مبێكی ده‌بوو بیزانیایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی له‌باره‌ی هۆكاری ئایدز و كارایی ڤاكسینه‌كانی دژ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ڵه‌ بێت‌، ئه‌وا سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ویش هه‌ر به ‌خۆڕایی ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی ژیانی ژماره‌یه‌كی بێشووماری خه‌ڵكی. ئه‌م زانینه‌ ده‌یخسته‌‌ به‌رده‌م پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به‌وه‌ی كه‌ ڕێگه‌ بدات هه‌موو به‌ڵگه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ بخاته‌ ڕوو، پاشان به‌ڵگه‌كانیشی به‌ بێ ترس و خاترگرتن بپشكێنرایه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، بۆیه‌ ناكرێت مبێكی له‌ لێپرسراوێتی مردنی سه‌دان هه‌زار له‌ خه‌ڵكی هه‌ڵبێت.

ئێمه‌ چ وه‌ك تاكه‌كان، چ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا، یاخود لێپرسراوانی حكومی، زۆر بوار هه‌یه‌ كه‌ نازانین چی بكه‌ین تێیاندا و چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌ بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان. هه‌رچه‌نده‌ لێپرسراوێتیمان گه‌وره‌تر بێت، ئه‌وا ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ كاره‌ساتبارانه‌ی له‌ بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كانمانه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت. له‌ ڕاستییدا، ئه‌گه‌ر بیر بكه‌ینه‌وه‌‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌ مرۆییه‌كانه‌وه‌ دروست بووه‌، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌ ئه‌فریقای باشوور كه‌وتنه‌وه‌ زۆر بچووك ده‌بێت له‌ ئاستی ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌ ئه‌نجامی بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كانمانه‌وه‌ له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ونه‌وه‌.

[1] كوشتار و قه‌سابخانه‌ی شارپڤیڵ له‌ ٢١ی ئاداری ساڵی ١٩٦٠ ڕوویداوه‌ نه‌ك له‌ ساڵی ١٩٦١ كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌م وتاره‌دا هاتووه‌.

[2] كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ یه‌كه‌مجار ١٥/١٢/٢٠٠٨ بووه‌.

سه‌رچاوه‌:
بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.

The post تێچووی تراژیدیی پابه‌ند نه‌بوون به‌ زانسته‌وه‌ appeared first on ژنەفتن.

ئایا هاوڕه‌گه‌زخوازی لادانە لە ئەخلاق؟
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا كه‌نه‌دا و ئیسپانیا دانیان نا به‌ هاوسه‌رگیری نێوان كه‌سانی هاوڕه‌گه‌زدا. ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش هه‌ن ڕێگه‌ ده‌ده‌ن به‌ بوونی سه‌ندیكا مه‌دەنییه‌كان كه‌ كاریگه‌ریی یاسایی هاوشێوه‌یان هه‌یه‌. هه‌روه‌ك ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش زۆرن یاساگه‌لێكیان داناوه‌ كه‌ دژایه‌تی هه‌ڵاوێردنی ڕه‌گه‌زی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنچیینه‌ی ئاراسته‌ی سێكسی كه‌سه‌كان، له‌ بواره‌كانی وه‌ك نیشته‌جێبوون و دامه‌زراندندا (خستنه‌ سه‌ركار). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی دیموكراتییدا، كه‌ هیندستانه‌، هێشتاكه پراكتیزه‌كردنی سێكسی له‌نێوان دوو پیاودا له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ سزاكه‌ی ده‌گاته‌ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی.

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هیندستان تاكه‌ وڵات نییه‌ كه‌ هێشتاكه‌ ئه‌و سزا تونده‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان. له‌ هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌تانی ئیسلامییدا- وه‌ك ئه‌فگانستان، ئێران، عێراق، سعودیه‌ و یه‌مه‌ن- هاوڕه‌گه‌زخوازی به‌ تاوانێك داده‌نرێت كه‌ سزا هه‌ره‌ تونده‌كه‌ی ده‌گاته‌ كوشتن.‌ ده‌ستگرتن به‌و یاسایانه‌وه‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه‌ ڕێنماییه‌ ئایینییه‌كانیان له‌ گه‌ڵ یاساكانیاندا گونجاندووه‌ ئاسانه‌ لێی تێبگه‌ین- ئه‌مه‌ به‌ چاوپۆشین له‌ بێزاری ئه‌وانی تر له‌ بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ له‌و جۆره‌ ده‌وڵه‌تانه‌دا- به‌ به‌راورد به‌ وڵاتێكی دیموكراتیی سیکۆلار له‌ چه‌شنی هیندستان.

هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی هیندستانی كردبێت و ئه‌و هه‌ڵكوڵینكارییه‌‌ سێكسییه‌ ئاشكرا به‌ربڵاوانەی له‌ په‌رستگاكانی ئه‌وێدا بینی بێت، ئه‌وا ده‌زانێت كه‌ كه‌له‌پوری هیندۆسی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ سێكسدا كه‌متر خۆپارێزه‌‌‌ به‌ به‌راورد به‌ مه‌سیحییه‌ت. قه‌ده‌غه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زخوازی سێكسی له‌ هیندستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٨٦١، ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانییه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی نیمچه‌ كیشۆری هیندییان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ خۆشیاندا ئه‌خلاقیی ڤیكتۆرییان بۆ ئه‌وێنده‌رێ گواسته‌وه‌. گاڵته‌جاڕییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌‌ كه‌ به‌ریتانیا خۆی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌و یاسایایانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، له‌ كاتێكدا هیندستان هێشتاكه‌ پابه‌ندماوه‌ته‌وه‌ به‌و یاسایانه‌وه‌ وه‌ك‌ پاشماوه‌یه‌كی كۆڵۆنیالی.

به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ده‌می (sodomy) له‌ هیندستاندا جێبه‌جێ ناكرێت. به‌ڵام بنه‌مایه‌ك بۆ به‌دناوكردن و هه‌راسانكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت، هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كات له‌ كاری ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكین له‌باره‌ی ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری مرۆیی و ئایدز، له‌وه‌ی به‌كاره‌كانیان هه‌ستن.

ڤیكره‌م سێت نووسه‌ری ڕۆمانی (A Suitable Boy) و زۆر له‌ ڕۆمانه‌ جوانه‌كانی تر، به‌م دواییانه‌ نامه‌یه‌كی كراوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تی هیندی كردبوو تا ئه‌و یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ هاوڕه‌گه‌زخوازی به‌ تاوان داده‌نێت. زۆر له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی هیندستانیش ئیمزای خۆیان خستبووه‌ سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌، هه‌روه‌ك زۆری تریش له‌وانه‌ “ئه‌مارتیا سێن“ی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ ئاشكرا كرد. هه‌نووكه‌، به‌ره‌نگارییه‌كی یاسایی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا خراوه‌ته‌ به‌رده‌م دادگای باڵای نیوده‌لهی[1].

له هه‌مان ئه‌و كاته‌دا‌ كه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاوڕه‌گه‌زخوازی له‌ هیندستان ده‌رچوو، جۆن ستیوارت میڵ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی به‌ ناوی “ئازادی” ده‌نووسی و له‌وێدا پرەنسیپێكی خسته‌ ڕوو كه‌ تێیدا هاتبوو: “تاكه‌ ئامانجێك كه‌ بشێت ڕه‌وایی بدات به‌ پراكتیزه‌كردنی هێز له‌سه‌ر  تاكێك له‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، و به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دژ به‌ ویستی ئه‌و تاكه‌ بێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگرێ لێ بكرێت كه‌ ئازاری ئه‌وانی دیكه‌ نه‌دات. ئامانجی چاكسازیی كردن و چاككردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌سێك له‌ ڕووی جه‌سته‌یی و ڕه‌وشتییه‌وه‌، پاساو و بیانوویه‌كی به‌س نییه‌… مرۆڤ خۆی گه‌وره‌ی خۆیه‌تی و هه‌ر خۆی سه‌روه‌ری جه‌سته‌ و عه‌قڵی خۆشیه‌تی”.

پرەنسیپه‌كه‌ی میڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی په‌سه‌ند كراو نییه‌. “ئێچ ئێڵ ئه‌ی هارت“ی فه‌یله‌سوفی به‌ناڤوده‌نگی یاسایی به‌ریتانیی مشتومڕی كرد له‌ پێناو پرەنسیپێكی تا ئاستێك هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی لای میڵ هه‌یه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ میڵ ده‌ڵێت باشتركردنی دۆخی تاكێك، “ئیدی له‌ ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ بێت یاخود له‌ ڕووی ڕه‌وشتییه‌وه‌”، “بیانوو و پاساوێكی به‌س نییه‌” بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام هارت ده‌یگوت كه‌ چاكسازیی كردن له‌ تاكدا له‌ ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ بیانوویه‌كی هه‌یه‌ ته‌نها له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادا بوو كه‌ تاكه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان فه‌رامۆش بكه‌ن، به‌ مه‌رجێك ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی له‌ ئازادیی ئه‌واندا ده‌كرێت ده‌بێت (بچووك و سنووردار) بێت. له‌ نموونه‌ی ئه‌و جۆره‌ ده‌ستتێوه‌ردانانه‌ داواكاری ده‌وڵه‌ته‌ له‌ شۆفێران تا پشتوێنی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن، یاخود كڵاوی پارێزه‌ر له‌سه‌ر بكه‌ن له‌ كاتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیلدا.

به‌ڵام هارت جیاكارییه‌كی توند ده‌كات له‌نێوان باوكایه‌تی یاسایی و ئه‌خلاقێتی یاسایی. هارت سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌خلاقی بۆ كرده‌وه‌گه‌لێك‌ كه‌ هیچ زیانێكی جه‌سته‌یی لێ ناكه‌وێته‌وه‌، ڕه‌تكرده‌وه. به‌ پێی بۆچوونی ئه‌و، ده‌وڵه‌ت نابێت هاوڕه‌گه‌زخوازی به ‌تاوان دابنێت له‌سه‌ر بنچیینه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ هاوه‌ڕگه‌زخوازی كارێكی نائه‌خلاقییانه‌یه‌.

ناڕه‌زایی هه‌ره‌ به‌هێز له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌وه‌ ده‌بێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ بێت كه‌ پێی وایه‌: هه‌ڵسووكه‌وته‌ سێكسییه‌كان كه‌ به‌ ئاره‌زووی دوولایه‌نه‌ی نێوان كه‌سانی خاوه‌ن هه‌مان ڕه‌گه‌زدا ئه‌نجام ده‌درێن شتێكی نائه‌خلاقییه‌. له‌ هه‌ندێك كاتیشدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هاوه‌ڕه‌گه‌زخوازی هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “شتێكی ناسرووشتییه‌” و، به‌ڵكو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت‌ كه‌ هاوڕه‌گه‌زخوازی “لادان و به‌لاڕێدابردنی‌ توانا سێكسییه‌كانمان‌”ه‌، كه‌ وا گریمانه‌ ده‌كرێت ئه‌و توانا سێكسییانه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ له‌ پێناوی (زۆربوون و وه‌چه‌خستنه‌وه‌دایه‌‌). به‌ڵام به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌كرێت بڵێین كه‌ به‌كارهێنانی شیرینی و شه‌كری ده‌ستكردیش “لادان و به‌لاڕێدابردنی‌ ئه‌و هه‌ستی تامكردنه‌یە كه‌ هه‌مانه‌”، كه‌ ئێمه‌ ئه‌و هه‌ستی تامكردنه‌مان له‌ پێناوی ئه‌وه‌دا هه‌یه‌ كه‌ خواردنه‌ پێویسته‌كانمانی پێ بدۆزینه‌وه‌ و بیناسینه‌وه‌. پێویسته‌ وریا بین له‌ به‌یه‌ك یه‌كسانكردن و به‌ یه‌كچواندنی ئه‌وه‌ی كه‌ “سرووشتییه‌” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ “چاكه‌”.

ئایا به ‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێته‌ هۆی زۆربوون و وه‌چه‌خستنه‌وه،‌ ئیتر ئه‌مه‌ وای لێ ده‌كات ببێته‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی بێ ڕه‌وشتانه‌؟ هه‌ر ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ بنه‌مایه‌كی سه‌یری هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی قه‌ره‌باڵخی پڕ دانیشتوانی وه‌ك هیندستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاوه‌ڕگه‌زخوازی پشتی پێ ببه‌ستێت، كه‌ خۆی هانی ئامرازه‌كانی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕی و وه‌چه‌خستنه‌وه‌ ده‌دات. بۆیه‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی چالاكی سێكسی كه‌ په‌سه‌ندكراو بێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ پێی هه‌ڵده‌ستن و، زیانێكی بۆ هیچ كه‌سێكی تر نه‌بێت، ئیتر ئه‌مه‌ چی وای لێ ده‌كات كه‌ بێ ڕه‌وشتانه‌ بێت.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوكه‌ته‌ هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌كاندا ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت یاسا به‌كارده‌هێنێت بۆ سه‌پاندنی ئه‌خلاقی تایبه‌تی. به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاساكه‌ پشت به‌ ڕایه‌كی هه‌ڵه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ پێی وایه‌ هاوڕه‌گه‌زخوازی بێ ڕه‌وشتانه‌یه.‌

[1] كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ بۆ یه‌كه‌مجار به‌رواری ١٦/١٠/٢٠٠٦بووه‌.

The post ئایا هاوڕه‌گه‌زخوازی لادانە لە ئەخلاق؟ appeared first on ژنەفتن.

بیركردنه‌وه‌ له‌باره‌ی مردووەكانه‌وه‌
به‌م نزیكانه‌ كتێبێكم له‌باره‌ی باپیرم له‌ سه‌ری دایكمه‌وه‌، ده‌یڤید ئۆبنهایم، بڵاوكرده‌وه‌([1]). كه‌ ڤێناییه‌كی به‌ ڕه‌گه‌ز یه‌هودییه‌ و یه‌كه‌م ئه‌ندامی بازنه‌ی سیگمۆند فرۆید و دواتر بازنه‌ی ئالفرد ئادله‌ر بووه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌روونناسی مرۆیی، به‌ڵام خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ مه‌ترسی نازییه‌ت كردبوو، هه‌روه‌ك به‌ په‌له‌ ڤێنای جێنه‌هێشت له‌ كاتی داگیركردنی نه‌مسادا له‌ لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه‌.‌ هه‌ر یه‌كسه‌ر گیرا و له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ كه‌مپی قه‌ره‌باڵغی یه‌هودییه‌كان له‌ تریزنشتات، گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ به‌ختی من، باوكم له‌ كاتی گونجاودا ڤێنای به‌جێهێشت. توانی دوای جه‌نگ بگاته‌ ئوسترالیا، منیش له‌وێ له‌ دایك بووم.

زۆر له‌ نووسین و ڕه‌شنووسه‌كانی باپیرم ڕزگاری بووه‌، له‌ یه‌كێكیاندا ده‌پرسێت: ژیانی باش چییه‌؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڤید ئۆبنهایم زانایه‌كی كلاسیك بووه‌، بۆیه‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌قێكی كلاسیكیدا گفتوگۆ ده‌كات، ئه‌ویش به‌شێكی وه‌رگیراو بوو له‌ كتێبی یه‌كه‌می هیرۆدۆت، كه‌ سه‌ردانی سۆڵۆنی دانا و یاسادانه‌ری ئه‌سینا بۆ لای كرۆیسۆسی پادشای زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی لیدیا ده‌گێڕێته‌وه‌، دوای خزمه‌تكردن و گوێگرتن له‌ به‌سه‌رهاتی گه‌شته‌كانی، كرۆیسۆس لێی ده‌پرسێت: “به‌خته‌وه‌رترین كه‌س كێ بووه‌ كه‌ تۆ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بینیوته‌؟” كرۆیسۆس چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بووه‌ بڵێ تۆ به‌ختیارترین كه‌س بووی- كێ هه‌یه‌ له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت، یان فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكانێكی مه‌زن و زۆرتر بكات؟ سۆڵۆن چاوه‌ڕوانێكه‌ی كرۆیسۆس تێكده‌شكێنێت و باس له‌ پیاوێكی ئه‌سینایی ده‌كات به‌ ناوی “تیلۆس“‌. كرۆیسۆس تووشی سه‌رسامی ده‌بێت و ده‌یه‌وێت بزانێت هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ چییه‌ به‌ خۆشبه‌خترین كه‌س، سۆڵۆن گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی ژیانی تیلۆس شیده‌كاته‌وه‌. تیلۆس له‌ شارێكی گه‌شه‌كردوودا ژیاوه‌، منداڵانێكی چاكی هه‌بووه‌، ژیاوه‌ هه‌تا ئه‌وكاتانه‌ی هه‌موو منداڵه‌كانی خۆی بینیوه‌ به‌ هاوه‌ڵی نه‌وه‌كانیان. به‌پێی پێویست سه‌رمایه‌ی هه‌بووه‌. مردنێكی مه‌زن مردووه‌، چونكه‌ له‌ شه‌ڕی ده‌ركردنی دوژمنه‌كانیدا گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌سیناییه‌كان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یان پێ به‌خشیووه‌ به‌ سازكردنی مه‌راسیمێكی میللی بۆ به‌خاكسپاردنی له‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا كه‌ تێیدا كوژراوه‌.

له‌م چیرۆكه‌وه‌، باپیرم چه‌مكی سۆڵۆن بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر كورت ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌ خاڵ:

ماوه‌ی گه‌شه‌كردنێكی ئارامی شاره‌كه‌ی.

ژیانێك درێژه‌ ده‌كێشێت تا سێیه‌م نه‌وه‌.

مرۆڤ ته‌واوی هێزی خۆی له‌ ده‌ست نه‌دات و وه‌ك  پیاوێكی نه‌به‌رد بمێنێته‌وه‌‌.

داهاتێكی باش.

منداڵانێك باش په‌روه‌رده‌ كرابن.‌

گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی وه‌چه‌ی كه‌سه‌كه‌ له‌ ڕێگای ژماره‌یه‌ك نه‌وه‌وه‌.

مردنێكی خێرا.

جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌ به‌هێزی مرۆڤ.

به‌ شكۆترین مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن.

پاراستنی ناوی مرۆڤ له‌ ڕێگه‌ی زیندووڕاگرتنی یادی به‌ شكۆیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌.

وه‌ك له‌و دوو خاڵه‌ی كۆتاییه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، سۆڵۆن بڕوای وابووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵكی ڕووده‌دات له‌ دوایی مردنیانه‌وه‌- له‌ ڕووی ئه‌و جۆری به‌خاكسپاردنه‌ی بۆی ساز ده‌كرێت، و چۆن ناوی یاد ده‌كرێته‌وه‌، جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له‌ ئاستی كواڵیتی ئه‌و جۆره‌ ژیانه‌ی گوزه‌راندوویه‌تی. ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆڵۆن وای وێناكردبێت گوایه‌ دوای مردنت، سه‌یری خواره‌وه‌ ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چ به‌خاكسپاردنێكت بۆ ساز ده‌كرێت. هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سۆڵۆن بڕوای به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی ژیانی دوای مردن هه‌بووبێت، منیش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڕوام به‌وه‌ نییه‌. ئایا بڕوا نه‌كردن به‌ ژیانی دوای مردن ناچارت ده‌كات بگه‌یت به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی مردنتدا لێت ڕوو ده‌دات هیچ جیاوازییه‌ك دروست ناكات له‌ ڕووی چۆنێتی ئه‌و ژیانه‌ی به‌ سه‌رت بردووه‌؟

كاتێك له‌م پرسه‌دا سه‌ردێنم و سه‌ر ده‌به‌م، له‌نێوان دوو ڕای نه‌گونجاودا دێم و ده‌چم: تۆ شتێك گرنگ نابێت به‌لاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆشیارییت دانه‌نا، واته‌ كاتێك به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تاقی ده‌كه‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به‌لاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندیت بێت، ئیتر ئه‌گه‌ر پێی بزانیت یان نا، ئه‌و كاته‌ی به‌دی دێت تۆ له‌ ژیاندا بیت یان مردبێتیت گرنگ نییه‌. ڕای یه‌كه‌م، سوودگه‌را كلاسیكییه‌كانی له‌ نموونه‌ی جێرمی بنتام هه‌ڵگرینی، و ساده‌یه‌ و ئاسانیشه‌ له‌ هه‌ندێك ڕووی وه‌ك ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه‌ به‌رگری لێ بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ره‌ له‌ گه‌ڵمدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دیكه‌ وێنا بكه‌. ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ هاوپیشه‌كه‌ت كه‌ له‌ به‌شی زانكۆ له‌ گه‌ڵتدا كار ده‌كات وتراوه‌كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و، ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌كات بگاته‌ ساڵێكی تر یان نزیكه‌ی ساڵێك زیاتر بژی. له‌و كاته‌وه‌ی گوێی له‌و هه‌واڵه‌ بووه‌، مۆڵه‌تێكی بێ موچه‌ی وه‌رگرتووه‌ و وا ساڵێكی به‌ سه‌ر بردووه له‌ نووسینی كتێبێكدا كه‌ ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی تێدا كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ ساڵه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌مان ئه‌و ده‌ ساڵه‌ی تۆ به‌ ئه‌و ئاشنا بووی. ئه‌ركه‌كه‌ی ماندووی كردووه‌، به‌ڵام وا ئێستا ته‌واویشی كردووه‌. له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی مردنی، په‌یوه‌ندییت پێوه‌ ده‌كات تا بڕۆیت بۆ ماڵیان و كاغه‌زه‌ تایپكراوه‌كانت پێ بدات. پێت ده‌ڵێت “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت لەگەڵیدا یادم‌ بكرێته‌وه‌”. پاشان پیرۆزبایی له‌ هاوڕێكه‌ت ده‌كه‌یت به‌ بۆنه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی، و ماڵئاوایی لێ ده‌كه‌یت. له‌ ڕۆژی داهاتوودا ته‌له‌فونێكت بۆ دێت پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هاوپیشه‌كه‌ت له‌نێو خه‌ودا و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌ی تۆ ماڵه‌كه‌یت به‌جێهێشتووه‌ كۆچی دوایی كردووه. كاتێك كاغه‌زه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌، بێگومان وای ده‌بینیت شایسته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام كارێكی داهێنه‌رانه‌ نییه. پاشان له‌ خۆت ده‌پرسییت “سوودی چییه‌؟”، و پاشتر ده‌ڵێیت “ئێمه‌ به ‌ڕاستی پێویستمان به‌ كتێبێكی تر نییه‌ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌وه‌”. هه‌روه‌ها ئه‌و تازه‌ مرد، هه‌رگیزیش نازانێت كتێبه‌كه‌ی یه‌كسه‌ر چاپ بووه‌ یان نا”، له‌ بری ئه‌وه‌ی كاغه‌زه‌كان بنێریت بۆ ناوه‌ندێكی بڵاوكردنه‌وه‌، ده‌یخه‌یته‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌.

ئایا له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ بووی؟ به‌ شێوه‌یه‌كی وردتر، ئایا ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوپیشه‌یه‌ت ئه‌نجامت دا كارێكی خراپ بوو؟ ئایا به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان وات كرد ژیانی ئه‌و خراپتر بێت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ت ببردایه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و بڵاوببوایه‌ته‌وه‌، و سه‌رنجێكی كه‌می ڕاكێشابوایه‌ وه‌ك هه‌موو ئه‌و كاره‌ ئه‌كادیمیانه‌ی به‌ به‌هان به‌ڵام داهێنه‌رانه‌ نین؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت بۆ ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌رێنی بوو ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین له‌ دوای مردنی كه‌سێك جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له‌ ئاستی جۆرێتی ئه‌و ژیانه‌ی گوزه‌راندوویانه‌.

كتێبه‌كه‌م له‌باره‌ی باپیرمه‌وه‌ ناچاری كردم بیربكه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی ئایا ده‌كرێت بڕوا بێنم به‌وه‌ی، به‌ خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی باپیرم  و دووباره‌ وێناكردنه‌وه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه‌كانی‌ بۆ جه‌ماوه‌رێكی به‌رینتر، ئایا ئه‌مه‌ كردنی كارێكه‌ له‌ پێناوی ئه‌ودا، ئایا من به‌م كاره‌م به‌ شێوه‌یه‌كی ‌گه‌رچی كه‌میش بێت توانیومه ‌ئه‌و خراپه‌یه‌ی به‌ هۆی نازییه‌كانه‌وه‌ تووشی بووه‌ سوك بكه‌م‌. شتێكی سانایه‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌ بكه‌ین باپیرێك دڵخۆش ده‌بێت به‌وه‌ی نه‌وه‌كانی یادی بكه‌نه‌وه‌ و، زانایه‌ك و نووسه‌رێك حه‌ز ده‌كات دوای مردنی بیخوێننه‌وه‌. به‌ تایبه‌ت ئه‌مه‌ زۆر دروستر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ قوربانی سته‌مكاریی دیكتاتۆریه‌تێك بێت كه‌ هه‌وڵیدابێت بیركردنه‌وه‌ لیبڕاڵی و كۆزمۆپۆلیتانییه‌كان كه‌ باپیرم پێی باش بووه‌ سه‌ركوت بكات و، هه‌موو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌شی له‌ناو بدات. ئایا من لێره‌دا نموونه‌یه‌كم هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆڵۆن ده‌یڵێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له‌ دوای مردنی كه‌سێكه‌وه‌ جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له‌ ڕووی چۆنێتی ئه‌و ژیانه‌ی گوزه‌راندوویه‌تی؟ له‌و بڕوایه‌دام تۆ پێویستت به‌وه‌ نییه‌ بڕوا به‌ ژیانی پاش مردن بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌ییته‌وه‌.

[1]Pushing Time Away: My Grandfather and the Tragedy of Jewish Vienn-March 1, 2003

سەرچاوە: بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.

The post بیركردنه‌وه‌ له‌باره‌ی مردووەكانه‌وه‌ appeared first on ژنەفتن.