پێشڕەو محەمەد Archives - ژنەفتن

شێرکۆ بێکەس
«وشەی ‘مێژوو’ بەشێوەیەکی کورتخایەن لەسەر ڕووخساری سروشت دەنووسرێت. ڕووخسارناسیی ئەلیگۆرییانەی مێژووی سروشتیی، کە دەخزێنرێتە نێو درامای ماتەمەوە، لەنێو واقیعدا لەسەر فۆرم و شێوەی وێرانە دەردەکەوێت» – واڵتەر بنیامین، سەرچاوەی درامای ماتەمی ئەڵمانیی

چەمکی «مێژووی سروشتیی» (Naturgeschichte) چەمکێکی سەنتڕاڵی ناو مێژووی فەلسەفەیە لە هێگلەوە بۆ واڵتەر بنیامین و بۆ ئادۆرنۆ. لانیکەم لە سەردەمی هێگلەوە، هیچ فەلسەفەیەک نییە بتوانێت لەم ئایدیایە ڕابکات. واڵتەر بنیامین لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا «سەرچاوەی درامای ماتەمی ئەڵمانیی» (Ursprung des deutschen Trauerspiels) هەوڵ دەدات سەرهەڵدانی مۆدێرنیتە، ئەلیگۆریی، و داڕمان و کەوتنی ئۆبژێکتەکان و ئەزموونەکان بە تێپەڕینی کات، شی بکاتەوە. بنیامین بەپشتبەستن بە هێگل مێژووی سروشتیی وەک چەمکێکی بایۆلۆژیی یان زانستیی شی ناکاتەوە، بەڵکو وەک گۆشەنیگایەکی فەلسەفیی بۆ تێگەیشتن لە کارلێکی نێوان سروشت و مێژوو، کە تێیدا دەستکەوتە مرۆییەکان، کولتوور، و مێژوو بە شێوەیەکی زووتێپەڕ ڕوو دەدەن، و لەم پرۆسەیەدا هاوشێوەی پرۆسە سروشتییەکانی دیکە، چۆنایەتییەکانیان لەدەست دەدەن. لەم نووسینەدا دەمەوێت لە ڕوانگەی فەلسەفەی فینۆمینۆلۆژیی هێگل و مێژووی سروشتیی بنیامینەوە بڕگەیەکی شیعریی شێرکۆ بێکەس بەسەر بکەمەوە، کە تێپەڕینمان لە سروشتەوە بۆ مێژوو پیشان دەدات، بەڵام ئەم تێپەڕینە لە سروشتەوە بۆ مێژوو دوو قۆناغی زۆر سەرەکیی و بگرە پێشمەرجی هەیە: داستان و ئەفسانە. لەنێو مێژووی ئەدەبی کوردییدا، کەس وەک شێرکۆ بێکەس نەیتوانیوە بەم سێ دێڕە، ئەم قووڵاییە ئاوەڵا بکات. لەبەرئەوە، بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە، پێویستە ئەو فەلسەفەیە لە مێژوویدا بەسەر بکەینەوە، کە لە هەموو فەلسەفەکانی دیکە زیاتر ئەم بابەتەی شی کردووەتەوە: هێگل و بەدووایدا واڵتەر بنیامین، کە هەم بەقووڵیی هێگلییە و هەمیش لە زۆر شوێندا لێی جیا دەبێتەوە.

لە کەرتی «پێنجەم»ی دیوانی «خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ» (١٩٩٨)دا ئەمە دەخوێنینەوە:

«ئەوە شاخە؛ لەم دەراڵی بەردانەدا دۆڵپای داستان

پێ ئەگرێت و ئەفسانە چاوی ئەپشکوێ و مێژوو دەست بە

باهۆزەوە ئەگرێ و ئەڕوا.»

شێرکۆ بێکەس (١٩٤٠-٢٠١٥)

١: سروشت: هەرێمی ڕاستەوخۆیەتیی

«ئەوە شاخە؛ لەم دەراڵی بەردانەدا دۆڵپای داستان

پێ ئەگرێت…

لە سیستەمی فەلسەفیی هێگل-دا سروشت شوێنێکی سەرەکیی، بەڵام لە هەمان کاتدا سەرەتایی و بەرایی وەک خاڵی دەستپێکی گەشەی ڕۆح داگیر دەکات، کە هێگل بە هەرێمی ڕاستەوخۆیەتیی و پێداویستیی (Unmittelbarkeit und Notwendigkeit) پێناسەی دەکات. لای هێگل سروشت تەنها جیهانی بەرجەستە و فیزیکیی درەخت، ڕووبار و چیاکان نییە، بەڵکو هەروەها کاتیگۆرییەکی مێتافیزیکیشە – هەرێمێکی دەرەکیی، ماتریالیی کە یاسا ئاسنینەکانی هۆکاربەندیی و ڕێکەوتکردیی حوکمی دەکەن. لە کتێبەکەیدا، فەلسەفەی سروشت، وەک بەشێک لە ئینسایکلۆپیدیای زانستە سروشتییەکان، هێگل سروشت وەک «ئەویدیکە»ی ڕۆح دەهێنێتە پێشەوە، هەرێمێک تێیدا ڕۆح تەنها لە دۆخی نابیرکردنەوەیی و بێباکییدا بوونی هەیە، کە پێداویستیی و زەروورەت حوکمی دەکەن نەک ئازادیی و سەربەستیی. سروشت لەم مانایەدا، ماک و کەرەستەیەکی خاو و ڕاستەوخۆیە کە لێیەوە وشیاریی و خود-وشیاریی لەڕێگەی پرۆسەی دیالەکتیکییەوە سەرهەڵدەدەن. ئێرە ئەم هەرێمەیە تێیدا سەربەستیی شاراوە و نادیارە و تەنها بەشێوەیەکی ماتەوزە هەیە، بەڵام بەدینەهاتووە، چونکە هێشتا ڕۆح لە جەوهەری خۆدیاریکەری خۆی بە ئاگا نەهاتووەتەوە و بێدار نەبووەتەوە. لای هێگل، سروشت ئامانجێک نییە لەخۆیدا، بەڵکو سات و ڕەهەندێکی ناو ئاوەڵابوونی دیالەکتیکییانەی ڕۆحی ڕەهایە، قۆناغێکە تێیدا ڕۆح نادیارە، لەنێو دەرەکێتیی یاسا سروشتییەکاندا گیری کردووە، بەڵام دەیەوێت لەڕێگەی کاری بیرکردنەوە و ئیشکردنی مێژووەوە، ڕاستەوخۆیەتیی خۆی تێپەڕێنێت. جیهانی سروشتیی، لەڕێگەی بازنەکانی هەڵکشان و داکشان، سەرهەڵدان و داڕمانەوە، لەڕێگەی پرۆسە میکانیکیی و ئۆرگانییەکانەوە، خاوەن خود-وشیاریی خۆی یاخود ئامانجداربوونی خۆی نییە کە لە قۆناغە باڵاکانی ڕۆحدا دەیبینینەوە. لەبەرئەوە، سروشت هەم وەک بناغە و هەم وەک چەکێک خزمەت بە پێشکەوتنی دیالەکتیکیی بەرەو سەربەستیی خود-وشیارانە دەکات، کە تێیدا ڕۆح دەست دەکات بە ناسینی خۆی وەک یەکێتیی و ئاشتبوونی نێوان بکەر و بابەت (سەبژێکت و ئۆبژێکت).

ئەگەرچی وا دەردەکەوێت واڵتەر بنیامین لە نیگای یەکەمدا ئاراستەیەکی ماتریالیستیی و مێژوویی بەرەو سروشت بگرێتە بەر، بەڵام بە قووڵبوونەوە تێدەگەین هەم تەواوکەرە و هەمیش گۆشەیەکە لێیەوە دەوڵەمەندیی هزری هێگل دەبینین. لای بنیامین سروشت بەتەنها بریتی نییە لە کاتیگۆرییەکی مێتافیزیکیی، بەڵکو دیاردەیەکە مێژوو گەیاندوویەتی، کاری مرۆڤ، تەکنەلۆژیا و بەرهەمی کولتووریی دروستیان کردووە و فۆرمیان پێداوە. لە بەرهەمە گەورە تەواونەکراوەکەیدا، پڕۆژەی پاساژەکانی پاریس و لە وتارەکانیدا دەربارەی سوریالیزم و مارسێل پروست، بنیامین سروشت وەک ڕەهەند و لایەنێکی بەجادووییکردن و نامۆبوونی ناو مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی دەبینێت. لێرەدا وا دەردەکەوێت بنیامین لە گەشبینیی دیالەکتیکیی هێگل جیاببێتەوە، کە سروشت وەک قۆناغێکی پێویست بەرەو خود-بەدیهێنانی ڕۆح دەبینێت، بنیامین سروشت وەک تەڵەیەکی ناو «مێژووی سروشتیی» داڕمان و زووتێپەڕیی و کورتخایەنیی لێک دەداتەوە. بە گەڕانەوە بۆ یەکەم کارکردنی لەسەر ئەم چەمکە لە کتێبەکەی ساڵی ١٩٢٦ی خۆیدا، سەرچاوەی درامای ماتەمی ئەڵمانیی، بنیامین سروشت وەک هەرێمێک وێنا دەکات تێیدا بەرهەمە مرۆییەکان و پرۆسە سروشتییەکان بەردەبنەوە ناو یەکترییەوە، ئەمەش شلۆقیی، ناسکێتیی و کورتخایەنیی هەردوو لایەنەکە دەستنیشان دەکات. لای بنیامین ڕاستەوخۆیەتیی سروشت بریتی نییە لە خاڵێکی دەستپێکی بێلایەن، بەڵکو مەیدانێکە کەوتووتە نێو شوێنپێ مێژووییەکانەوە – وێرانەکان، کاڵاکان و بابەت و کەرەستە لەبیرکراوەکان کە مۆرکی داهێنانی مرۆییان بەنێوچەوانەوە لکێنراوە. جیهانی سروشتیی، لە ڕاستەوخۆیەتییە دەرکەوتە و ڕواڵەتییەکەیدا، هەمیشە و لە سەرەتاوە هێزە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکانی سەرمایەداریی دەیگوازنەوە، کە سروشت دەکەنە نمایشێک یاخود سەرچاوەیەک بۆ خراپ بەکارهێنان. بەڵام بنیامین هەروەها لە سروشتدا ڕەهەند و ماتەوزەیەکی ڕزگارییخوازانەش دەبینێت: لە سات و ڕەهەندەکانی ڕۆشنایی دیالەکتیکییدا، وەک ڕووبەڕووبوونەوەی سرویالیستیی لەگەڵ جوانیی لەمۆدکەوتوو، بەسەرچوو یاخود ڕاگوزەری دیمەنێکی سروشتییدا، لێرەدا سروشت کۆمەڵێک نیگا بۆ هارمۆنییەکی لەدەستچوو یاخود ئەگەرێکی یۆتۆپیایی ئاوەڵا دەکات. بنیامین هەروەها پێیوایە سروشت کەمتر قۆناغێکە کە دەبێت تێبپەڕێنرێت، بەڵکو سەرچاوەیەکە بۆ کۆمەڵێک وێنەی دیالەکتیکیی کە پێشکەوتنی ڕاستەهێڵیی مێژوو دەوەستێنێت، داوا لە ڕامانی ڕەخنەیی دەکات بیر لە ئێستا بکاتەوە.

٢: داستان: سەرهەڵدانی ڕۆحی بکەریی

«ئەوە شاخە؛ لەم دەراڵی بەردانەدا دۆڵپای داستان

پێ ئەگرێت…

تێپەڕین لە سروشتەوە بەرەو داستان ساتێکی بنچینەیی لە ئاوەڵابوون و ئاشکرابوونی وشیاریی مرۆییدا دەردەخات کە تێیدا ڕۆح لەڕێگەی نێوبژیوانیی گێڕانەوە و خەیاڵەوە مامەڵە لەگەڵ جیهاندا دەکات، دەست دەکات بە چنینی ئەزموونی تاک لەنێو قوماشێکی بوونی کۆیی و پێکەوەییدا. لای هێگل بەو جۆرەی لە ئێستاتیکا: وانەکان دەربارەی هونەرە جوانەکاندا هەڵوەستەی لەسەر دەکات، داستان قۆناغێکی بنچینەیی نێو گەشەسەندنی هونەر پیشان دەدات، کە لە کۆمەڵگە کۆنە مرۆییەکانی وەک یۆنانی کۆندا، دەرکەوتوون، بۆ نموونە لە ئیلیادە و ئۆدیسەی هۆمیرۆس-دا. چوارچێوەی دیالەکتیکیی هێگل پێداگریی لەسەر ئەوە دەکات کە داستان بە تەنها فۆرمێکی ئەدەبیی نییە، بەڵکو دەرکەوتە و بەرجەستەبوونی پێشکەوتنی ڕۆحە بەرەو خود-وشیاریی، و دەکەوێتە سەر یەکتربڕی قۆناغە سیمبولیی/هێمانیی و کلاسیکییەکانی هونەرەوە. داستان لەنێو ئەو کولتوورانەدا دەردەکەوێت کە تێیدا ڕۆحی مرۆیی دەست دەکات بە داڕشتن و ڕۆنانی پەیوەندیی خۆی بە جیهانی دەرەکییەوە – سروشت، کۆمەڵ و ڕەهەندی خوایی – و ئەم کارەش لەڕێگەی ئەو گێڕانەوە پاڵەوانخوازییانەوە ئەنجام دەدات کە سەبژێکتیڤیتیی/خودێتیی تاک بەرز دەکەنەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا تاکە بەرزکراوەکە لە ژینگەی خۆیشیدا دەهێڵنەوە. ئەم گێڕانەوە هەروا بە سادە و سانایی بریتی نین لە کۆمەڵێک خەیاڵی ڕووت یاخود حیکایەتی هەڵاتن لە دونیا؛ بەڵکو بەرجەستەکەری وشیاریی کۆیی گەلێکن، وەک نێوانگرێک دەجووڵێنەوە کە لەڕێیەوە کولتوورێک بیر لە بەهاکانی، خەبات و هیوا و خەوانەکانی دەکاتەوە.

بە گۆشەنیگای هێگل، داستان بریتییە لە قۆناغی پێش-ڕامان، و ئەم قۆناغەش بە یەکێتییەکی ڕاستەوخۆ و بەگشتیی زیندوو/ئۆرگانیی نێوان تاک و گشتدا دەناسرێتەوە. لەم قۆناغەدا، ڕۆحی بکەریی – خودوشیاریی ڕوولەگەشەی تاک – هێشتا بە تەواویی خۆی لە جیهانی بابەتیی یاخود خوایی دانەبڕیوە. پاڵەوانی داستان، وەک ئەخیلێس یاخود ئۆسیسوس، لە جیهانێکدا دەجووڵێتەوە تێیدا بکەرێتیی تاک بە چارەنووسەوە بەستراوەتەوە، بە دەستێوەردانی خواییەوە گرێدراوەتەوە و بەندە لەسەر چارەنووسی کۆیی کۆمەڵ. ئەم یەکێتییە ڕەنگدانەوەی ئەو شتەیە هێگل پێیدەڵێت سروشت و خەسڵەتی «بنچینەیی» کۆمەڵگە سەرەتاییە مرۆییەکان، کە تێیدا کردەوەکانی تاک لە ڕەوشت و نەریت و ڕۆحی گشتیی جیانابنەوە. لەبەرئەوەیە داستان بریتییە لەو فۆرمەی گێڕانەوە کە لە هەوڵی ناوەکیی ڕۆح بۆ بەدەرکییکردنی ژیانی ناوەوەی خۆی تێدەگات، دەیخاتە نێو جیهانێکی خوایان، پاڵەوانان و هێزە بنچینەیی و دەرەکییەکانەوە. بەڵام ئەم دانەپاڵە وابەستە بە ڕاستەوخۆیەتیی ڕووداوە دەرەکییەکانەوە دەمێنێتەوە، خاوەن ئەو قووڵاییە نییە کە فۆرمە هونەرییەکانی دواتر وەک تراژیدیا یان فەلسەفیی هەیانبوو و لەڕێگەیانەوە دەیانتوانی بەخۆیاندا بچنەوە، ئەمەش دەبێتە نیشانی چەندین قۆناغی دیکە لە گەشتی دیالەکتیکییانەی ڕۆحدا بەرەو خود-وشیاریی. لای هێگل، داستان هەنگاوێکی بنەڕەتییە لەم پێشکەوتنەدا، چونکە ڕێگە بۆ مرۆڤایەتیی خۆشدەکات بوونی خۆی بگێڕێتەوە، فۆرم بە ئەزموونەکانی ببەخشێت و دەست بکات بە پرۆسەی ناسینەوەی خۆی وەک ئەو بکەرەی دەتوانێت مێژووی خۆی دروست بکات.

هەڵبەت واڵتەر بنیامین لە کتێبی «حیکایەتخوان»دا کاری لەسەر پرسی داستان کردووە بە وردیی، بێگومان نزیک و کاریگەر بە هێگل. بۆ نموونە، ئەو حیکایەتخوانیی زارەکیی خەرمانەگرتووی کۆمەڵی داستانەکانی پێش مۆدێرن دەخاتە بەرانبەر گێڕانەوە کەرتکەرت و تاکگەرییەکانی سەردەمی مۆدێرنیتە. بنیامین داستانەکان وەک کۆمەڵێک گێڕانەوەی کۆیی و ڕێوڕەسمئاسا دەبینێت کە بەها کولتوورییەکان و حیکمەتی پراکتیکیی («ڕاوێژ») لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازێتەوە، ئەو حیکمەتەی ڕیشەی لە جیهانبینیی پێش-مۆدێرندا هەیە کە تێیدا ڕەهەندی مرۆیی و ڕەهەندی خوایی ئامێزانی یەک دەبن. بەپێچەوانەی هێگلەوە، کە داستان وەک قۆناغێکی دیالەکتیکیی لە گەشتی ڕۆحدا بەرەو خود-وشیاریی دەبینێت، بنیامین غەمگینە بەرانبەر بە داوەشان و ئاوابوونی داستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەعەقڵانییکردن و بەکاڵاییکردنی مۆدێرندا. بەڵام لای هەردوو بیرمەندەکە داستان نیشانەی قۆناغێکی پێکهێنەرە لە ڕۆحی بکەرییدا، کە دەبێتە پردی پەیوەندیی یەکێتیی پێش-ڕامان و تاکایەتیی خود-وشیار و ئەمەش خزمەت بەو بەرهەمە کولتوورییە دەکات کە دەبێتە سەنگەرێک لە بەرانبەر بە نامۆبوونی سەردەمی مۆدێرن، و لە هەمانکاتیشدا حیکایەتی شوێن و پێگەی مرۆڤ لە گەردووندا دەگێڕێتەوە.

٣: ئەفسانە: دەرکەوتنی هێمایی ڕۆح

« لەم دەراڵی بەردانەدا دۆڵپای داستان

پێ ئەگرێت و ئەفسانە چاوی ئەپشکوێ…

ئەفسانە لە سیستەمی فەلسەفیی هێگلدا قۆناغێکی زۆر سەرەکیی ناو ئاوەڵابوون و دەرکەوتنی ڕۆح پیشان دەدات کاتێک بەرەو خود-وشیاریی و زانینی ڕەها لەبەرەوپێشچوون دایە. لای هێگل، بەو جۆرەی لە فەلسەفەی ئایین و فەلسەفەی هونەردا هەڵوەستەی لەسەر دەکات، ئەفسانە بە سانایی بریتی نییە لە کۆکردنەوەیەکی حیکایەت و چیرۆکەکان یاخود بەرهەمە کولتوورییەکان، بەڵکو دەرکەوتەیەکی جووڵەئاسا و داینامیکیی هەوڵی ڕۆحی مرۆییە بۆ تێگەیشتن لە ڕەهایەتیی لەڕێگەی فۆرمە هێمایی/سیمبولییەکانەوە. بە سەرهەڵدانی لە کولتوورە کەوناراییەکانی وەک یۆنان، میسر و هیند، ئەفسانە ڕاستەوخۆیەتیی ئەزموونی هەستەکیی (ئەزموونی سەرەتایی) دەگۆڕێت و دەیباتە نێو گێڕانەوە ئاڵۆزترەکان و هێماکانەوە – خواکان، ڕێوڕەسمەکان و گەردوونەکانەوە – کە فۆرمی مرۆیی/کەسیی بە خوا دەبەخشێت و دەبێتە پردی پەیوەندیی نێوان مرۆڤایەتیی و ڕەهەندی نەمریی/بێدوایەکیی. بەپێچەوانەی داستانەوە، کە لەنێو تایبەتێتیی تاکە پاڵەوانییەکان و خەباتە هاوبەشەکاندا دەمێنێتەوە، ئەفسانە گەشتی ڕۆح بۆ پرسیارە گەردوونییەکانی بوون، هۆکارێتیی و کارکردنی نێوان ڕەهەندی مرۆیی و ڕەهەندی خوایی بەرز دەکاتەوە. لای هێگل ئەفسانە سات و ڕەهەندەکی دیالەکتیکیی نێو گەشەسەندی ڕۆحە، قۆناغێکە تێیدا ڕەها لەڕێگەی وێنەی هەستەکییەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام هەشتا لەنێو ڕشنایی عەقڵانیی و چەمکسازییانەی فەلسەفەدا بەتەواویی دەرک ناکرێت. ئەفسانە وەک پردێکی هێمایی دەجووڵێتەوە کە نێوبژیوانیی نێوان ڕاستەوخۆیەتیی سروشت و وشیاریی ڕامانئاسایی خود-وشیاریی مێژوویی دەکات، بەڵام هێشتا لە قۆناغێکدا دەمێنێتەوە کە هەستەکیی و تایبەتە، خاوەن گشتێتیی سیستەماتیکی بیری فەلسەفیی/ڕامانیی نییە.

هێگل ئەفسانە وەک بەرهەمێکی وێناکردنی مرۆیی دەبینێت کە هەوڵ دەدات لە ڕەهایی تێبگات، لە فۆرمی خوایەتییە بەمرۆڤکراوەکان و گێڕانەوە گەردوونییەکاندا، حەقیقەتە ڕۆحییەکان بەدەرەکیی دەکات. لە فێنۆمێنۆلۆژیای ڕۆح و وانەکان دەربارەی فەلسەفەی ئاییندا دەڵێت ئەفسانە بیر لە قۆناغی پێش-ڕامانیی وشیاریی دەکاتەوە، لەو شوێنەی ڕەهایی بەشێوەیەکی حەدەسیی (سۆسەیی) نەک چەمکسازانە، دەرک دەکرێت. بۆ نموونە، لە ئەفسانەی یۆنانییدا، خواکانی وەک زیۆس یاخود ئەسینا ڕەهەندە یەزدانییەکان بەرجەستە دەکەنەوە – دەسەڵات، دانایی، دادپەروەریی – لە کاتێک و لە هەمان کاتدا هەڵگر و ڕەنگدانەوەی کۆمەڵێک چۆنایەتیی و ناکۆکیی مرۆییشن. لای هێگل ئەم بەمرۆییکردنەی ڕەهەندی خوایی (anthropomorphism) هەم هێز و توانایی و هەم سنووردانان و بێهێزییە: ئەمە وا دەکات وشیاریی مرۆیی توانای دەستگەیشتنی بە ڕەهەندی خوایی هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم حاڵەتە دەبەستێتەوە بە فۆرمە هەستەوەرییەکانی وێناکردن، و ڕێگە لە داڕشتن و ڕۆنانی تەواوەتیی عەقڵانیی ڕەهایی دەگرێت. لەبەرئەوە ئەفسانە ڕێگەی ناوەڕاستی نێو دیالەکتیکی ڕۆح داگیردەکات، ڕاستەوخۆیەتیی سروشت (وەک لە ئایینە سەرەتاییەکاندا باوە) بە سەرهەڵدانی خود-وشیاریی مرۆییەوە دەبەستێتەوە. ئەفسانە قۆناغێکی پێویستی ناو گەشتی ڕۆحە، زەمینە بۆ تێگەیشتنی چەمکسازییانەی فەلسەفە لە ڕەهایی ئامادە دەکات، وەک بەو جۆرەی لە گەشەسەندنەکانی دواتردا دەردەکەون، بۆ نموونە لە مەسیحایەتیی یاخود ئایدیالیزمی فەلسەفییدا. بەڵام هۆشداریی ئەوەش دەدات کە وابەستەیی ئەفسانە بە ڕەهەندی خەیاڵیی یاخود گێڕانەوەیی واتا ئەفسانە بە ناکامڵی دەمێنێتەوە، وەک دەرکەوتن و ئاوەڵابوونێکی لاوەکیی حەقیقەت دەمێنێتەوە کە دەبێت بۆ نێو فۆرمە باڵاترەکانی بیری عەقڵانیی بەرزبکرێتەوە (aufgehoben).

ئەگەرچی واڵتەر بنیامین لە گۆشەیەکی جیاوازترەوە لە ئەفسانە نزیک دەبێتەوە، بەڵام ئەم چوارچێوە هێگلییە بە ڕامانەکانی دەربارەی مێژوو، ئەلیگۆریی و چۆنایەتیی خەرمانەیی فۆرمە هێماییەکان، دەوڵەمەندتر دەکات. لە کتێبەکەیدا سەرچاوەی درامای ماتەمی ئەڵمانیی و هەروەها لە تێزەکانیدا دەربارەی مێژوو، بنیامین ئەفسانە وەک قۆناغێکی پێشکەوتوو لەنێو ئاوەڵابوونێکی دیالەکتیکییدا نابینێت، بەڵکو وەک کۆگایەکی یادەوەریی کولتووریی و مانا سەیری دەکات، کە تێکەڵە بە خەرمانە و بەرانبەر بە کورتکردنەوەی شتەکان بۆ تەنها ڕەهەندی عەقڵانیی، دەوەستێتەوە. لای بنیامین هێما ئەفسانەییەکان – وەک خواکانی یۆنانی کەونارا یاخود حیکایەتە گەردوونییەکانی میسر – بەتەنها کۆمەڵێک نزیکبوونەوەی حەدسیی و سۆسەیی نین لە ڕەهەندی ڕەهایی، وەک هێگل دەیگوت، بەڵکو قورساییەکی مێژوویی هەڵدەگرن، دەست بەسەر ئەزموونی کۆیی کولتوورێکدا دەگرن کە بەجۆرێک، کاتی هێڵیی بەجێدەهێڵێت. بەپێچەوانەی هێگلەوە، کە ئەفسانە بەردێکی بناغەیە بەرەو فەلسەفەی عەقڵانیی، بنیامین هێما ئەفسانەییەکان وەک ڕەهەندێکی ئەلیگۆرییانە دەبینێت، کە ئاماژە بە مێژوویەکی دابەش و کەرتکەرت و ناهێڵیی دەکەن. بە ڕوانینی بنیامین خواکان و ڕێوڕەسمەکانی ئەفسانە بریتی نین لە تەنها کۆمەڵە وێنەیەکی هەستەکیی، بەڵکو بریتین لە «گەلەستێرەکان»ی مانا کە لە یادەوەریی کولتوورییدا دەمێننەوە، حەقیقەتەکان دەربارەی بوونی مرۆڤیی ئاشکرا دەکەن، کە ڕەنگە ڕۆشنایی چەمکسازییانەی فەلسەفە تاریکی بکەن.

چەمکی «خەرمانە» (Aura) لای بنیامین لێرەدا بەتایبەت شتەکەمان زیاتر بۆ ڕوون دەکاتەوە، ئەگەرچی بیرمەندەکە لە دەیەی ١٩٣٠یەکاندا توند ڕەخنە لە چەمکەکە دەگرێت. بنیامین خەرمانە وەک ئامادەیی تاقانەی بابەتێک یاخود هێمایەک پێناسە دەکات کە ڕەگ و ڕیشەی لەنێو بەستێنی مێژوویی و کولتوورییدا هەیە و مانایەکی دووریی و شکۆ ئاشکرا دەکات. هێما ئەفسانەییەکانی وەک پەیکەرەکانی خوایان یاخود ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی هیندی کەونارا، خاوەن ئەم خەرمانەیەن، وا لە بینەر دەکەن بەشداریی لەنێو بوونێکی کاتیی بکات کە ئێستا بە ڕابردووی پێش مێژووییەوە گرێدەداتەوە. لای بنیامین ئەم چۆنایەتییە خەرمانەییە ئەفسانە لە عەقڵانییەتی لەجادووداماڵراوی فەلسەفەی مۆدێرن جیادەکاتەوە، کە هێگل نوێنەرایەتیی دەکرد. لەو شوێنەی هێگل ئەفسانە وەک قۆناغێکی گرنگ دەبینێت بەڵام دەبێت تێبپەڕێنرێت، بنیامین دەڵێت فۆرمە هێماییەکانی ئەفسانە خاوەن دەسەڵاتێکی وەستێنەرن و دەتوانن گێڕانەوە ڕوولەپێشەکانی مێژوو بۆ ساتێک بووەستێنن. بۆیە ئەفسانە بەم مانایە تەنها پێشینەیەک نییە بۆ فەلسەفە، بەڵکو مۆدێل و شێوازێکی بوونیشە کە وزەی ناوەکیی «ڕزگارییخوازانە»ی مێژووی لەخۆیدا هەڵگرتووە – واتا ساتەکانی وەستان کە تێیدا ڕابردوو بۆ ساتی ئێستا دەدوێت و دەستدەکات بە دروستکردنی تەنگژە بۆ هەژموونی پێشکەوتنی عەقڵانیی تەکنیکیی.

٣: مێژوو: بەدیهاتنی سەربەستیی و خود-وشیاریی

« مێژوو دەست بە

باهۆزەوە ئەگرێ و ئەڕوا…

لای هێگل مێژوو زنجیرەیەکی ڕووتی ڕووداوەکان نییە، بەڵکو شانۆی مەزن و شکۆمەندی خۆبەدیهێنانی ڕۆحە (Selbstverwirklichung des Geistes) کە تێیدا وشیاریی مرۆیی بەرەو خود-وشیاریی ڕەها و سەربەستیی لەڕێگەی کارلێکی دیالەکتیکییانەی نێوان ئایدیاکان، دامەزراوەکان و کردەوەکانەوە دەڕوات. لە کتێبەکەیدا بەناوی فەلسەفەی مێژوو هێگل مێژوو وەک ئاوەڵابوونێکی عەقڵانیی ڕۆح دەبینێت، پرۆسەیەک لەڕێگەیەوە مرۆڤایەتیی ڕاستەوخۆیەتیی سروشت تێدەپەڕێنێت و بە سەربەستیی ژیانی ئەخلاقیی (Sittlichkeit) و خود-وشیاریی دەگات. ئەم جووڵە دیالەکتیکییە دەبێتە هۆی ئەوەی عەقڵ خۆی لەجیهاندا دەربخات. مێژوو لەم مانایەدا بریتییە لە گێڕانەوەی گەشتی ڕۆح لە وزەی ناوەکییەوە (potentiality) بەرەو کردەکییبوون (actuality)، و تێیدا کۆمەڵگە مرۆییەکان بەنێو کۆمەڵێک قۆناغی جیاوازدا تێپەڕ دەبن – جیهانی خۆرهەڵاتیی، یۆنانیی، ڕۆمانیی و مۆدێرن (ئەڵمانیی) – هەر یەکێکیان لە شوێن و بەستێنی خۆیدا بەشێوەیەکی ڕوولەپێش بەدیهاتنێکی تەواوتری سەربەستیی پیشان دەدەن.

لە جیهانی خۆرهەڵاتییدا، سەربەستیی کورتکراوەتەوە بۆ سەربەستیی یەک کەس، بۆ ستەمکار، کە ئیرادە و ویستە سەرەڕۆکەی حوکم دەکات، و هەموو ئەوانیدیکە دەکاتە پاشکۆ و ئەڵقەلەگوێی دەسەڵاتەکەی. لێرەدا، وشیاریی لەنێو ڕاستەوخۆیەتییەکی پێش-عەقڵانیی و هەڕەمییدا دەمێنێتەوە، کە تێیدا زۆرێک هێشتا نائازادن و ڕۆحی مێژوو هێشتا لە قۆناغی کۆرپەلەیی دایە. جیهانی یۆنانیی و ڕۆمانیی پێشکەوتنێکی لاوەکیی لەم پرۆسەیەدا ئەنجام دەدەن، هەندێک وەک ئازاد دەبینرێن – هاوڵاتییانی ناو دەوڵەت-شاری یۆنانیی یاخود کۆماری ڕۆمانیی – بەڵام ئەم ئازادیی و سەربەستییە هێشتا ناتەواوە، چونکە کۆیلەکان، ژنان و بێگانەکان وەدەردەنێت. دیالەکتیکی سەربەستیی لە جیهانی مۆدێرندا (کە هێگل جیهانی ئەڵمانیی بەم جیهانە مۆدێرنە دەبینێت) دەگاتە لوتکە، و تێیدا پرەنسیپی سەربەستیی گەردوونیی دەردەکەوێت، لانیکەم لە چەمک و لە وشیارییدا. لێرەدا، دەوڵەت وەک بەرجەستەبوونی ژیانی ئەخلاقیی عەقڵانیی (Sittlichkeit) دەبێتە ئەو مەیدان و گۆڕەپانەی تێیدا سەربەستیی تاک و عەقڵی گشتیی پێکەوە ئاشت دەبنەوە. لای هێگل، دەوڵەت بە سانایی و بە تەنهایی بریتی نییە لە دامەزراوەیەکی سیاسیی، بەڵکو بەدیهاتنێکی کۆنکریتیی و بەرجەستەی ڕۆحە، و تێیدا تاکەکان وەک کۆمەڵێک بکەری مێژوویی لەڕێگەی بەشدارییکردن لە کۆمەڵە عەقڵانیی و ئەخلاقییەکاندا بە خود-وشیاریی دەگەن. لەبەرئەوە، مێژوو دەبێتە پرۆسەی نەرێکردن و هاوکات بەرزکردنەوە (Aufhebung)، کە ڕاستەوخۆیەتیی سروشت و سنوورەکانی فۆرمە پێشووییە کۆمەڵایەتییەکان دەڕەتێنرێن، و دەچنە نێو سەربەستییەکی عەقڵانیی و خود-وشیارانەی مۆدێرنیتەوە.

زۆربەی جار، فەلسەفەی مێژووی هێگل وەک ڕوانینێکی گەشبینانە بۆ پێشکەوتنی عەقڵانییانەی مێژوو بینراوە و لە بەرانبەردا بیری بیرمەندانێکی گوایە ڕەشبین بۆ مێژوو لە بەرانبەری دانراوە، لەوانە واڵتەر بنیامین. پێویستە سەرەتا بڵێین هەم تێگەیشتنی هێگل بۆ مێژوو گەشبینانە نییە و هەم تێڕوانینی بنیامین بۆ مێژوو ڕەشبینانە نییە و ئەمە سادەکردنەوەیەکی هەردووکیانە. هێگل بڕوای بە چالاکیی بەردەوام هەیە بۆ بەدیهێنانی مێژوو، کەواتە نەک گەشبینینیی ناچالاکانە، بەڵکو کردەی بەردەوام ئامانجی مێژوو بەدیدەهێنێت و بنیامینیش لەلای خۆیەوە بەردەوام باس لە گرتنی ساتەکانی مێژوو دەکات کە وەک فلاشی کامێرا دەردەکەون و ئەگەر لەساتی دروستی خۆیاندا نەگیرێن بۆ ئەبەد لەدەست دەچن. کەواتە هەردوو بیرمەند بۆ بەدیهێنانی مێژوو جەخت لەسەر بکەربوونی چالاکانەی مرۆڤ دەکەنەوە.

لە نووسراوە بەناوبانگەکەیدا، «تێزەکان دەربارەی چەمکی مێژوو» (کە لە جیهانی ئینگلیززماندا بە: تێزەکان دەربارەی فەلسەفەی مێژوو ناسراوە) (١٩٤٠) بنیامین دەست دەکات بە ئاڵنگارکردنی ئایدیا و بیرۆکەی مێژوو وەک مارشێکی هێڵیی بەرەو سەربەستیی، لێرەشدا وا لێکدراوەتەوە بنیامین تێزەکانی دەخاتە بەرانبەر ئایدیالیزمی هێگلیی بۆ مێژوو وەک باوەڕێکی نەگۆڕ بۆ پێشکەوتنی سەربەستیی. کاتێک لەگەڵ پەلاماری نازیزمدا بۆ پاریس تێزەکانی دەنووسێت، بنیامین مێژوو وەک کێڵگەیەکی نابەردەوامیی وێرانەکان دەبینێت، کە قوربانیان و چەوساوان تێچووی ئەو شتە دەدەن پێیدەگوترێت پێشکەوتن. تێڕوانینی بنیامین بۆ مێژوو جەختکردنەوەیە لەسەر «ساتی ئێستا» (Jetztzeit)، کە ڕابردوو و ئێستا تێکەڵی یەک دەبن بۆ وەستاندنی بەردەوامیی مێژوو. هەڵبەت هێگل-یش مێژووی وەک شتێک دەبینی بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و گۆڕینی داهاتوو.

لای بنیامین مێژوو بریتییە لە گەلەستێرەیەکی ئەو سات و ڕەهەندانەی کۆمەڵێک بەڵێنی بەدینەهاتوویان لەخۆیاندا هەڵگرتووە، و ئەرکی مێژوونووسیش بریتییە لە «تەقاندنەوە»ی ئەم بەردەوامییە لەڕێگەی زەقکردنەوە و بانگکردنەوەی دەنگە بێدەنگکراو و سەرکوتکراوەکان. ڕوانینی بنیامین بۆ مێژوو لە بنەڕەتەوە ڕەنگدانەوەی دیالەکتیکی هێگلە بەڵام لەبری بکەرە ڕاستەوخۆکانی مێژوو، لای بنیامین ڕەهەندێکی کۆییتر دێت، کە پێیدەڵێت «ساتی مسیانیی» و لە بنەڕەتدا نزیکە لە چەمکی شۆڕش لای کارل مارکس، و مێژوو وەک دید و لایەنێکی ڕزگاریی دەبینێت نەک سەرکەوتن. «فریشتەی مێژوو»ی بنیامین، بە وەرگرتن لە «فریشتەی نوێ»ی پاول کلی، زەق زەق لە وێرانەکانی ڕابردوو دەڕوانێت، کە بەهۆی بای پێشکەوتنەوە نەک بەرەوپێشەوە، بەڵکو بەرەو ڕابردوو فڕێدەدرێت، و لێرەدا ڕوانینی بنیامین بۆ مێژوو، ڕوو لە ڕابردووە بۆ بێدارکردنەوەی دەنگە کپکراوەکان و ڕوانینی هێگل ڕوولەداهاتووە بۆ ڕزگارکردنی ئێستا و بونیادنانی داهاتوو. جیاوازیی لای دوو بیرمەندەکە بریتییە لە ئاوەڕدانەوە بۆ ڕابردوو و نیگابڕین لە داهاتوو، بەڵام هەردووکیان لەوەدا کۆکن، کە ڕابردوو ئەگەر ڕزگار نەکرێت، داهاتوو بوونی نابێت.

٤: شێرکۆ بێکەس: پردی پەیوەندیی هێگل و بنیامین

ئێمە لێرەدا دەتوانین دوو جیهانی شیعریی بخەینە بەرانبەر یەک: جیهانی شیعریی ئەڵمانیی سەردەمی ڕۆمانتیسیزم کە خۆراکی خۆی لە سروشت وەردەگرێت، و بکەری مرۆیی تێیدا دەستەوەستان و ناکاریگەرە و ئەمەش دەبێتە پاڵنەر بۆ پەلاماری ڕەخنەیی هێگل و بنیامین بۆ سەر چەمکی سروشت لە ئەدەبی ئەڵمانییدا، بەوەدا سروشت دەرنشینە و باڵایەتیی بەسەر مرۆڤدا هەیە و بوونی مرۆڤ ون دەبێت، یاخود دەکرێتە پاشکۆ. لە بەرانبەردا ئێمە خاوەن جیهانی شیعریی کوردیین، کە تێیدا سروشت لە پەیوەندیی دوولایەن دایە لەگەڵ مرۆڤ. سروشت دەتوانێت ببێتە پەناگا بۆ ڕزگاریی، بەڵام ناتوانێت بە تەواوەتیی حوکمی مرۆڤ بکات، چونکە ئەوە بکەری مرۆییە بە نیگاکانی دەتوانێت سروشت ڕاڤە بکات، مانای پێبدات و ڕەهەندی سیاسیی پێببەخشێت، کە پێناسەکەرەکەی مرۆڤە، نەک سروشت پێناسەی مرۆڤ بکات. ئێمە لە شیعری کوردییدا فۆرم و ڕەهەندێکی «بەمرۆییکردنی سروشت» دەبینین، لەکاتێکدا لای ڕۆمانتیسیزمی ئەڵمانیی، ئێمە بەر «بەسروشتیکردنی مرۆڤ» دەکەوین. سروشت چالاک و مرۆڤ ناچالاک. دیارە لێکۆڵینەوە لەم پرسە بابەتی ئەم توێژینەوەیە نییە و من لە بەشی یەکەمی بەرگی یەکەمی کتێبی «سەما لەسەر گڕکان» بەتایبەت لەو بەشەی بۆ «ئەفسانەی بنەڕەت: بەسیاسییکردنی دار و تەختە» تەرخانمکردووە، بە دوور و درێژیی باس لەم ڕەهەندەی «بەسروشتییکردنی مرۆڤ» لە فەلسەفە و هونەر و ئەدەبی ئەڵمانییدا دەکەم. لێرەدا دەمەوێت ڕاستەوخۆ بپەڕمەوە سەر ئەم بڕگەیەی شێرکۆ بێکەس کە بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە هەڵمبژاردووە.

سروشت، شاخ (چیا) لە نەریتی کوردییدا، هاوشێوەی ئەڵمانەکان ڕەهەندی سیاسیی وەردەگرێت، واتا لە ڕەهەندی ڕاستەوخۆیەتیی دەکەوێت، «هیچ دۆستێکمان نییە جگە لە چیاکان»، دەنگدانەوەی قووڵی ئەم سایکۆلۆژیا سیاسییەن کە مێژووی کوردی پێدا تێپەڕ دەبێت. بەڵام ئەم بەسیاسییکردنەی سروشت مێژوویەکی تازەتری هەیە بەراورد بە نەریتی ئەڵمانەکان، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاپەڕینی هۆزە ژەرمەنەکان دژی ئیمپراتۆریای ڕۆمانیی، بەتایبەت بەوەدا کە ئیمپراتۆریاکە لە زێدەتر لە ناوچە تەختەکاندا دەیتوانی باڵادەست بێت و نمایشی دەسەڵات بکات، تا لەو شوێنانەی بە دارستانی چڕ ناسرابوون، لەوانە ئەڵمانیا. دارستان لە نەریتی ئەڵمانییدا، و چیا لە نەریتی کوردییدا ئەم پێگەیە وەردەگرن. دارستان دەبێتە دۆستی هۆزە ژەرمەنەکان کە ڕێگەیان بۆ خۆش دەکات بەردەوام بۆسە بۆ سوپای ڕۆمانیی دابنێن و لە چاوتروکانێکدا خۆیان حەشار بدەن. پەلاماری هۆزە ژەرمەنەکان بۆسەر ئیمپراتۆریای ڕۆمانیی، کۆتایی ئەم ئیمپراتۆریەتە مەزنەی لێدەکەوێتەوە، کە زیاتر لە نیوەی سەر زەوی داگیرکردبوو. تەنها شوێنێک دەستی بەسەردا نەدەڕۆیشت، ناوچە ئەڵمانییەکان بوو، ئەویش بۆ هەڵکەوتە جیوگرافییەکەی دەگەڕایەوە. لەم ڕووەوە سەردەمی ڕۆمانتیسیزمی ئەڵمانیی، بە سەردەمی باڵای شیعراندنی دارستان ناسراوە. دیارترین شیعرسازانی دارستانبینیی بریتین لە لودڤیگ تیک، یۆزێف فۆن ئایشندۆرف، تیۆدۆر شتۆرم، فریدریش گۆتلیب کلۆپستۆک و هتد. ئەم دارستانبینییە بۆ سەردەمی شاعیرانی مۆدێرنیش پەڕیوەتەوە، کە لە بنەڕەتدا خەریکی شیعراندنی شارستانێتیی و شارسازیی بوون دژی سروشت، لەوانە، ڕاینەر ماریا ڕیلکە:

«ئا لەوێ بووی تۆ وەک دارستان ڕەگداکوتاو،

و خاوەن هەزاران قووڵایی بووی،

و خۆت دەبوویتە دارستانی چڕ و فراوان،

و لە قووڵایی تاقانەیی و سەمەرەییتەوە،

دەنگانێکی زۆر هاواریان دەکرد».

شیعراندنی دارستان بەڕادەیەکی وەها سیاسیی گەیشتبوو، وایکرد ئەو بیرمەندانەی خەریکی هزراندن و فەلسەفاندنی پرۆسەی شارستانێتیی بوون، هۆشداریی قووڵ دژی دارستانبینیی و دارستانپەرستیی بدەن، کە خەریکە دەبێتە سەروەری مرۆڤ، نەک شوێنێک بۆ حەوانەوەی مرۆڤ و سەیرکردنی وەک ئۆبژێکت/بابەتێکی جوانیی. بەسیاسییکردنی دارستان واتا لەسیاسەتداماڵینی مرۆڤ. هێگل لە یەکەم ئەو بیرمەندانە بوو دژی ئەم ڕەوتە وەستابووەوە. هێگل مێژووی جیهان وەک ڕەهەندی پێچەوانەی سروشت دەبینێت. لە مێژوودا شۆڕش ڕوودەدات، لە سروشتدا، دژە-شۆڕش: «ئەگەر دارستانە ئەڵمانییەکان هێشتا [بەوجۆرە مابان و لەوێ هەبان] بەدڵنیاییەوە هەرگیز شۆڕشی فەڕەنسیی ڕووینەدەدا» (وانەکان دەربارەی فەلسەفەی مێژوو). بەڵام جیاوازیی سروشتبینیی لەنێوان کورد و ئەڵمانەکاندا ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەی چیابینیی دەبێتە سەرچاوەیەکی سایکۆلۆژیای سیاسیی، بەڵام هاوکات پەناگەیەکیش بۆ شۆڕش. وەک لەو بڕگەیەی شێرکۆ بێکەسدا دەیبینین کە لە سروشتدا داستان لەدایک دەبێت، و داستانیش ڕێگەی خۆی بۆ ئەفسانە دەکاتەوە، بەڵام هەموویان لە کۆتاییدا خۆیان بە مێژوو دەسپێرن.

هەم لەنێو دارستاندا و هەم لەنێو چیادا، داستان لەدایک دەبێت؛ ئەمە ئەو شتەیە هێگل ستایشی دەکات و ناوی دەنێت: ساتی نەتەوەیی (monumenta nationum). کاتێک سروشت وا دەکات نەک سەروەری داستان، بەڵکو شوێنێک بێت بۆ لەدایکبوونی داستان، «ئەوە شاخە؛ لەم دەراڵی بەردانەدا دۆڵپای داستان پێ ئەگرێت» دەبینین لای بێکەس سروشت دەبێتە مەیدانی لەدایکبوونی ئەو شتەی دەتوانین بە قۆناغە یەکەمەکانی گەشەی گەلێک ناوی ببەین کە تێیدا داستان، یاخود داستانی یەکەم (original epic)، بناغەی وشیاریی گەلێک/خەڵکێک پێکدەهێنێت. داستان کە لەدایک دەبێت ئاسانکاریی بۆ ئەوە دەکات لە فۆرمی سەرەتایی، ناڕوون و لێڵی وشیارییەوە بەرەو قۆناغێک بپەڕینەوە تێیدا هەست بە توانای بەرهەمهێنانی جیهانی تایبەتی خۆمان بکەین و هەست بکەین لەو جیهانەدا لە ماڵی خۆمانین. داستان شوێنی بەرهەمهێنانی جیهانبینییەکی نوێ و وشیارییەکی نوێیە بۆ جیهان چۆن بە هی خۆمانی بزانین و چۆنیش تێیدا بژین. داستان یەکەم بەردی بناغەی ئەو شتە دادەنێت کە زۆر درەنگتر پێیگوترا «ناسنامەی هاوبەش». داستان هەروەها دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ فۆرمبەخشین بە باوەڕە ئایینییەکان و نۆرم و بەها ئەخلاقییەکانی گەلێک کە وایان لێدەکات ببنە گەلی ئەبەدیی و نەمر. لەبەرئەوە هێگل داستانی وەک دیاردەیەکی کولتووریی و مێژوویی دەبینی کە دەبێتە ئامرازێکی بنچینەیی بۆ هێشتنەوە و ڕاگرتن و هەروەها ڕوونکردنەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەشی ئەخلاقیی و باوەڕیی بۆ جیهان، واتا گشتێتیی ئەو پەیوەندییە جەوهەرییانەی دەسەڵاتی بیرکردنەوە و بەهاکان دەربارەی وشیاریی مێژوویی بەدەستەوە دەگرن.

ئەفسانە قۆناغی دوای سروشت و داستانە، واتا بەرزترین قۆناغی وشیاریی مرۆییە پێش سەرهەڵدانی وشیاریی مێژوویی. ئەفسانە توانای دانانی بناغەی پتەوتری بۆ وشیاریی مێژوویی گەلێک هەیە. لەم ڕووەوە ئەفسانە دەتوانێت مۆرکی ئەو قۆناغە سەرەکییە بێت کە تێیدا ڕۆح دەردەکەوێت و خۆی ئاوەڵا دەکات و بەرەو خود-وشیاریی و زانینی ڕەها دەڕوات تا دەگاتەوە بە مێژوو و لەوێدا سوکانی گەشتەکە ڕادەستی مێژوو دەکات: «دۆڵپای داستان پێ ئەگرێ و ئەفسانە ئەپشکوێ»، بێکەس بە وردیی گوزارشتی لەمە کردووە. ئەفسانە لێرەدا بە سانایی بریتی نییە لە کۆکردنەوەیەکی حیکایەت و چیرۆکەکان یاخود بەرهەمە کولتوورییەکان، بەڵکو دەرکەوتەیەکی جووڵەئاسا و داینامیکیی هەوڵی ڕۆحی مرۆییە بۆ تێگەیشتن لە ڕەهایەتیی لەڕێگەی فۆرمە هێمایی/سیمبولییەکانەوە. بێکەس هەوڵدەدات ڕۆحی مرۆڤی کورد لەم گەشتەدا پوخت بکاتەوە و وێنای بکات. بەڵام گرنگترین و دوا قۆناغ لێرەدا ئەوەیە کە مێژوو دەست بە گەشتەکەی دەکات:

« مێژوو دەست بە

باهۆزەوە ئەگرێ و ئەڕوا»

مێژوو بریتی نییە لە گێڕانەوەی ڕابردووان، لە حیکایەتی «گەورەپیاوان»، مێژوو شتێکە هەمیشە ڕووی لە ئێستا و لە داهاتووە. لە نەریتی باوی مێژوونووسییدا، ئێمە بەردەوام پێمان دەگوترێت مێژوو واتا زانینی ڕابردوو، چیرۆکی مەزنەکان و شارستانێتییەکان، بەڵام کەمترین شتمان لەسەر ئەوە پێدەگوترێت چۆن مێژوو بکەینە گۆشەنیگای ئێستا و داهاتوو. لە نەریتی فەلسەفەدا هێگل یەکەم بیرمەند بوو بە ڕادیکاڵیی گۆڕانی بەسەر تێگەیشتنماندا هێنا بۆ مێژوو. لێرەوە ئێمە دەتوانین لەبری چەمکی مێژوونووسیی، چەمکی «مێژووبینیی»، واتا بینینێک بۆ مێژوو بۆ بیرکردنەوە لە ئێستا و داهاتوو. مێژوو بریتی نییە لە خولانەوەیەکی بازنەیی، یاخود خولانەوەی ئەبەدیی سیزیفیی، مێژوو داینامیکی هەیە و دەڕواتە پێشەوە، بەڵام لێرە و لەوێ، زۆربەی جار، دەوەستێت و ئێستێک دەکات. مێژوو جووڵەیە لەڕێگەی پێکدادان لەگەڵ ئێستادا. لە شۆڕشەکاندا، لە خەباتە سەربەخۆییەکاندا، لە جەنگە کولتوورییەکاندا، ئەو ساتانەیە مێژوو دەوەستێت و بیر دەکاتەوە. واڵتەر بنیامین ئەم دیالەکتیکی جووڵە و وەستانەی مێژوو لە وێنەیەکدا دەگێڕێتەوە:

«لە شۆڕشی مانگی جولایدا شتێك ڕوویدا و ئەوەى ڕوون كردەوە، كە ئەم وشیارییە هێشتا زیندووە. لەیەكەم ئێوارەى جەنگەکەدا ڕوون بووەوە لە خاڵە جیاوازەكانی پاریسدا، كەسانێك بەشێوەى هاوكات، بەڵام جیا و دوور لەیەكتر، تەقە لە کاتژمێرە گەورەكانی سەر بورجەكان و مەیدانەكانی شار دەكەن، شایەتحاڵێكی زیندوو، كە ڕەنگە لەم بینینەى خۆیدا ئیلهامی لە هونەری كێش و سەروا وەرگرتبێت، دەنووسێت:

كێ باوەڕی دەكرد! وەك پێمان دەڵێن

لە خوارەوەى هەر بورجێك،

یوشەعە تازەكان هەن

پێدەچێت لە خودی کات تووڕە بووبێتن

تەقەیان لە کاتژمێرە قوڕمیشدارەكان دەكرد

تا ڕۆژ بووەستێنن».

لێرەدا دەبینین مێژوو خۆی بە ساتی ئێستادا دەکات، تا ڕۆژ بووەستێنێت، ئەوەی ڕوویداوە، کۆی بکاتەوە و لێیان بڕوانێت، ئینجا ڕەوت و داینامیکەکە بخاتەوە جووڵە. مێژوو هەمیشە وەک باهۆز و تۆفان دێت، لەگەڵ باهۆز و تۆفانیشدا ڕێدەکات. لەم دێڕانەی بێکەس-دا «مێژوو دەست بە باهۆزەوە ئەگرێ و ئەڕوا»، گەڕانی مێژوومان بەرەو سەربەستیی پیشان دەدات، جووڵەیەکی بێکۆتایی مرۆڤی کورد. مێژوو لەم بینینەی بێکەس-دا بریتییە لەو پرۆسەیەی جاروبار یاخود دەوەستێنرێت و دەستپێدەکاتەوە، یان ناوەستێت تا نەگاتە سەربەستیی. وەستاندنی مێژوو لەلای مرۆڤی کورد دوو ڕەهەندی هەیە: ناچاریی و خۆویست. ناچاریی ئەو ساتانەیە کە کارەساتەکان و هێزە دەرەکییەکان دەیوەستێنن: داگیرکاریی، جینۆساید، سڕینەوە. بەڵام خۆویست ئەو ساتانەیە مرۆڤی کورد مێژوو دەکاتەوە هاوڕێ و یاوەری باهۆز و تۆفان دژی داگیرکاریی، جینۆساید و سڕینەوە. مێژوو لێرەدا ئەو «تۆفانی بەهەشت»ەیە لە دوو شوێنەوە هەڵدەکات: ناچاریی و خۆویست. ئێمە زۆرجار دەوەستین و ئێستێک دەکەین بزانین چیمان بەسەر هێنراوە، هەرکە وردەکارییەکانمان زانین، مێژوو بە تۆفان و باهۆز دەسپێرینەوە. هەر ئەوەی ئێمە لە سروشتەوە دەستپێدەکەین، لەسەر کەنارەکانی داستان لەنگەر دەگرین، تۆوی ئەفسانە دەچێنین و پاشان ملی ڕێگە دەگرینەوە، پێمان دەڵێت گەشتی ئۆدیسەیی مرۆڤی کورد لەگەڵ مێژوودا، هەمیشە ڕووی لە داهاتووە نەک لە ڕابردوو. مرۆڤی کورد هەمیشە لەم گەشتەدا لە جووڵە دایە، جووڵەیەک بەرەو داهاتوو. لێرەوە دەتوانین بڵێین بێکەس دەیەوێت پێمان بڵێت: هاوڕێترین کەس بۆ مێژوو بەرەو داهاتوو، ڕۆحی مرۆڤی کوردە. بەڵام ئەم مێژووەش دەبێت لە شوێنێک لەنگەر بکرێت: سەربەستیی و ژیانی ئەخلاقیی، کە بە ڕەهایی دەبێت لە دەوڵەتدا بەدیبێت.

سەرچاوەکان:

Hegel, Enzyklopädie der philosophischen Wissenschaften im Grundrisse 1830. Erster Teil. Die Wissenschaft der Logik, Suhrkamp Taschenbuch Wissenschaft, Frankfurt am Main, 1986.

Hegel, Phänomenologie des Geistes, Suhrkamp Taschenbuch Wissenschaft, Frankfurt am Main, 1986.

Hegel, Vorlesung über die Ästhetik, Suhrkamp Taschenbuch Wissenschaft, Frankfurt am Main, 1986.

Hegel, Vorlesungen über die Philosophie der Geschichte, Suhrkamp Taschenbuch Wissenschaft, Frankfurt am Main, 1986.

Rainer Maria Rilke, Die Gedichte: Nach der von Ernst Zinn besorgten Edition der »Sämtlichen Werke«, Insel Verlag, 1988.

Walter Benjamin, Thesen über den Begriff der Geschichte, Werke und Nachlaß. Kritische Gesamtausgabe, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 2010.

Walter Benjamin, Ursprung des deutschen Trauerspiels, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 2000.

پێشڕەو محەمەد، سەما لەسەر گڕکان: نیچە و هونەری سەرتاپاگیر، بەرگی یەکەم، پلاتفۆرمی مینێرڤا، سلێمانیی، ٢٠٢٢.

پێشڕەو محەمەد، کەرنەڤاڵی شکستخواردووان: خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ تێزەکان دەربارەی چەمکی مێژووی واڵتەر بنیامین، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، سلێمانیی، ٢٠٢١.

شێرکۆ بێکەس، خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ئاپیک-سوید ستۆکهۆڵم، چاپی یەکەم، ١٩٩٨.

The post شێرکۆ بێکەس appeared first on ژنەفتن.

سترانی لۆرێلای (١٨٢٤)
نازانم دەبێ مانای چی بێ

هێندە هزرم غەمگین بێ؛

حیکایەتێک لە ڕۆژگاران کەوناراوە دێ،

لە خەیاڵمدا لانەی کردووە و ناچێ.

هەوا سارد دەبێ و تاریکایی دێ،

و ڕووباری ڕاین ئارام ئارام بەخوڕ دێ؛

ڕۆشنایی لە لوتکەی کێوانەوە

لەنێو تیشکی خۆری بەرەو ئاوابوونەوە دێ.

شۆخترین کەنیشک لێرە

بە جوانیی سەرسوڕهێنەرەوە دادەنیشێ،

خشڵە زێڕینەکانی دەدرەوشێنەوە،

قژە ئاڵتوونییەکەی نەرم نەرم دادەهێنێ

قژی بە شانەیەکی زێڕین دادەهێنێ

و لەگەڵ شانەکردندا ستران دەچڕێ؛

جادوو لەو ناوە دەکا

ئاوازی ئەفسانەیی و بەهێزی.

دەنگەکەی بەلەمەوانێک لە بەلەمە چکۆلەکەیدا ڕاو دەکا

ئازارێکی دڕندانەی لەگەڵ دێ؛

بەلەمەوانەکە تاشەبەردی ناو ئاوەکان نابینێ،

چاوانی تەنها دەتوانێ لوتکەی بەرزایییەکان ببینێ.

پێموابێ، شەپۆلەکان

بەلەمەوان و بەلەمەکەی نوقم دەکەن؛

و کارەساتەکە بەهۆی سترانێکەوە بوو

کە لۆرێلای چریکەئاسا دەریبڕیبوو.

تێبینییەکی وەرگێڕ:

شیعری «لۆرێ-لای» (١٨٢٤: شیعری سەردەمی ڕۆمانتیکی هاینریش هاینە) لە شەش چوارینەی چوار دێڕیی پێکهاتووە. شیعرەکە باس لە بەلەمەوانێک لە ساتی خۆرئاوابووندا دەکات کە بە ڕووباری ڕایندا تێپەڕ دەبێت. لەسەر تاشەبەردێکی ناو ڕووبارەکەوە بەلەمەوان کەنیشکێک دەبینێت خاوەن جوانییەکی جادوویییە و لەسەر یەکێک لە بەردەکان دانیشتووە و ستران دەچڕێت. چاوی بەلەمەوانەکە تەنها بەرزایییەکان دەبینێ نەک بەردەکان و گوێچکەکانی تەنها دەنگی ستران دەبیستێت نەک شەپۆلەکان؛ هێندە سەرنجی پەرت دەبێت، بەلەمەکەی بەنێوان بەردەکاندا دەڕوات و دەشکێت و نوقم دەبێت. لێرەدا پەیوەندیی نێوان بێباکی، لەخشتەبران و ڕاگوزەربوون ئاماژەیە بە زیندووبوونەوەی پاڵنەرە کۆنەکەی نێو شیعری ڕۆمانتیک.

لۆرێلای جۆرێک تەڵاشەبەردە (١٣٢ مەتر بەرز) و یونیسکۆ وەک جۆرێک لە میرات و کەلەپووری جیهانی پۆلێنی کردووە کە لە ڕووباری ڕاینی ئەڵمانیدا هەیە بەتایبەت لە ناوچەی سان گۆراسهاوزن، لە ڕاینلاند-فالتز. یەکەمجار ساڵی ١٨٠١ کلێمێنس برێنتانۆ، شاعیر و ڕۆماننووسی ئەڵمانیی لە ڕۆمانەکەیدا بەناوی «گۆدڤی» لە فۆرمی ستراندا دەیکاتە بنچینە و پاڵنەری هونەر و ئەدەب و شیعر و ڕۆمانی سەردەمی ڕۆمانتیک. جگە لە شیعرە بەناوبانگەکەی هاینە، کە ئێستا لەسەرجەمی ناوچەی ڕاینلانددا شیعرەکە کراوەتە چەندین بەرهەمی هونەری، پەیکەر و لە فۆرمی جۆراوجۆردا بەرهەمهێنراوەتەوە، فریدریش شیلەری ڕۆماننووس، شانۆنووس و شاعیریش میلۆدییە بەناوبانگەکەی لە ١٨٣٧دا بۆ هەمان مەبەست دەنووسێت.

جگە لەو پەیکەرە زۆر و زەوەندانەی لەم ساڵانەدا بۆ بەرجەستەکردنی شیعرەکەی هاینە دروست کراون، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ جارێکی دیکە پەیکەرێکی برۆنزیی پەردەی لەسەر هەڵماڵرا کە زیاتر گوزارشت لە شیعرەکە و باڵایەتییەکەی دەکەن.

The post سترانی لۆرێلای (١٨٢٤) appeared first on ژنەفتن.

ژینا واتا ژیان
[تێبینیی وەرگێڕ: هۆکاری ئەم وەرگێڕانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی هەوڵم داوە لەناو چەپی فارسیزماندا بگەڕێم بزانم چ نووسەر و ڕۆشنبیرێکی چەپ باس لە دووانە-چەوساندنەوە (dual Oppression) دەکات، هەڵبەت بێ هیوا دەبیت. سەداقەت، یەکەم ڕۆشنبیر و ئابووریناسی چەپی ئێرانییە، بەڕاشکاوی پەنجە لەسەر ئەم خاڵە دادەنێت. ڕەنگە لەگەڵ بەشی زۆری نووسینەکەی هاوڕا نەبم، بەس بە گرنگم زانی کە بۆ یەکەمجارە تاک و تەرا لەناو چەپ لە ئێران هەڵبکەوێت ئەم پرسە شی بکاتەوە، جگە لەوە باس لە هەندێک خاڵی لاوازی نەزم و سیستەمی باڵادەستی ئێران و لاوازبوونی هەژموونی حاکمییەتی ئێرانی دەکات کە هێزە ناڕازی و بزووتنەوە جەماوەرییەکان و هێزە سیاسییەکان بۆ زیاتر تێکشکاندنی هەژموونی حاکمییەتی ئێرانی سوودی لێوەربگرن-پێشڕەو]

ژینا، تابلۆی نیگارکێش گوربوز دۆغان،

چەند خاڵێک لە پەراوێز و سیاقی ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا

١

ئەو ناڕەزایەتییانەی بەدووی مردنی مەهسا (ژینا) ئەمینی-دا بە خێرایی پانتاییی سەرتاسەری و گشتییان گرتەوە لە لایەکەوە بەردەوام و فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانە دژی حیجابی زۆرەملێ لە چەند ساڵی دواییدا و لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی کچانی شەقامی ئینقلاب و جۆرەکانی دیکەی سەرپێچیی مەدەنیی هاوشێوە لە چەند دەیەی ڕابردوودا و لەلاکەی دیکەوە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ (ئابان ماهی ١٣٩٨)ەوە هەیە لە ئێران. سەرەڕای سەرکوتی فراوان، دوو هۆکاری دەرەکی کاریگەرییان لەسەر دروستبوونی مەودای زەمەنی نێوان ناڕەزایەتییەکانی ئێستا و ناڕەزایەتییەکانی نۆڤەمبەر (و دیسێمبەری ٢٠١٩ وەک ناڕەزایەتیی بەرانبەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی گەشتیاری) هەبوو. یەکەم هۆکار گرژبوونەوەی قەیرانی جیۆپۆلەتیکی بوو بەدووی دەرچوونی ئەمریکا لە بەرنامەی گشتیی هەنگاوە هاوبەشەکان (بەرجام) کە لە بڕگەیەکدا ئێران و ئەمریکای تەنانەت تا بەردەم پێکدادانی سەربازی برد و هۆکاری دووەم ئەو قەیرانە بوو لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دروست بووبوو کە لە واقیعدا توانای پێکەوەیی و هاوپشتی و کۆبوونەوەی تاکەکان و پێکهێنانی ناڕەزایەتیی سەرتاپاگیری شاریی تەواو سنووردار کردبوو. جگە لەمە، زۆرێک لە ڕووداوەکانی دوو ساڵی ڕابردوو بە ئەگەرێکەوە دەیانتوانی زۆر زووتر مەشخەڵی ناڕەزایەتییە شارییەکان هەڵبکەن. ئەگەرچی ناڕەزایەتییە کۆیی و کۆمەڵایەتییەکان بە فۆرمی جۆراوجۆری ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان، مامۆستایان، خانەنشینان و ژنان بەفراوانی بەردەوام بوون.

٢

ڕەگەز و نەتەوەی ژینا دوو هۆکاری کاریگەریی ناو ئەم ناڕەزایەتییانەن. ئەوەی ژینا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەمرێت، ناڕەزایەتییەکانی دوای مردنی ئەوی بە بزووتنەوەی ژنانی ئێرانەوە بەستەوە و ئەوەی کە ژینا خەڵکی کوردستان بوو، بووە هۆکاری ئەوەی خەڵکی کورد کە ئەزموونگەلی زۆرتریان لە مەیدانی خەباتە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە پێشڕەوی ئەم ناڕەزایەتییانە بن. گرێدانەوەی ناڕەزایەتییەکان بە بزووتنەوەی دژە حیجابی زۆرەملێ خواستێکی خستە نێو کارنامەی ناڕەزایەتییەکانەوە کە تا ئاستی جۆرێک ناڕەزایەتیی دژە سیستەم بەرزی دەکاتەوە. هەروەها کوردبوونی ژینا و ناڕەزایەتییەکانی سەرجەمی خەڵکی جۆراوجۆر و فراوانی ئێران، کەش و فەزای هاوپشتیی نەتەوەیی (لە سەرووی کورد و تورک و فارس و گیلەک و لوڕ و هتد) دروست دەکەن. ئەو فەزایەی لە ساڵانی پێشوودا تەواو زیانی بەرکەوت بوو و فۆرمگەلی جۆراوجۆری ئایدیۆلۆژییە «پان»ەکانی وەرگرتووە کە هاوشێوەی ناسیۆنالیزمی «سەنتەرخواز» لە تەنها دەریچە هەنووکەیییەکان دەبەستن.

٣

خواستی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی حیجابی زۆرەملێ یاخود خواستی زۆر نەرمتری وەک هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاق، ئاکامی زۆر گرنگی لە مەیدانی خەباتە دژە-هەژموونییە جەماوەرییەکاندا دەبێت. بەدیهێنانی تەواوەتیی ئەم خواستە هەژموونی حاکمییەت لە مەیدانە شارییەکاندا لەناو دەبات، کە لە دۆخی بەدیهاتندا، هەنگاوی زۆر بەرزتری ناو خەباتە دیموکراتییەکانی چوار دەیەی ڕابردوو دەبێت. بەم جۆرە، لە پراکتیکدا فەزای بنچینەییی ژیانی ملیۆنان کەسی هاووڵاتییانی ئێران لەژێر هەیمەنەی هەژموونی کولتووریی حاکمییەت ڕزگاری دەبێت. ئەو هۆکارە بنچینەیییەی کە حاکمییەت بەرگەی خواستێکی وەها ناگرێت و گۆڕانێکی ڕادیکاڵ بە «ڕیفۆرمێکی یاسایی» ڕوواڵەتی دەبەخشێت، هەر ئەمەیە. لە هەلومەرجی وەهادا، جگە لە ژینگەی خێزان (کە لە بەشی گەورە و ڕۆژانەی خێزانەکاندا، حاکمییەت هیچ کاتێک نەیتوانیوە هەژموونی کولتووریی خۆی لە چوار دەیەی ڕابردوودا پیادە بکات)، میدیاکان و سۆسیال میدیاکان (کە بەهۆی ئەو توانایەی شۆڕشە تەکنیکییەکانی زانیاری دەیخەنە بەردەستی نەیاران، حاکمییەت هەژموونی خۆی لە دوو دەیەی ڕابردوودا وردە وردە لەدەست داوە) و کۆمەڵگەی مەدەنی (کە بەهۆی بێتوانایی حاکمییەت لە پیادەکردنی هەژمووندا لە ڕاستیدا بە سنووردارکردنی هەرچەند زیاتر هەوڵی داوە لاوازی بکات)، لە مەیدانی فەزای شاریشدا هەژموونی حاکمییەت لەنێو دەچێت. بەم جۆرە تەنها پانتایییەکی پیادەکردنی هەژموونی حاکمییەت دامەزراوە سیاسییە فەرمییەکان دەبن و هەر ئەمەش حاکمییەت دەخاتە ناو ناسکترین بارودۆخەوە.

٤

هەڵبەت هەمان خواستی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ چەندین بەربەرستیش دەخاتە بەردەم فراوانبوون و سەرتاپاگیربوونی ناڕەزایەتییەکانەوە بەوەدا کە خواستێکی هاوسەنگ و یەکسان نییە بۆ هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانی کۆمەڵگە. بۆ هەندێک کەس ئەولەوییەتێکی یەکلاکەرەوەیە، بۆ هەندێکی دیکە خواستێکە بە ئەولەویەتێکی کەمترەوە و بۆ گروپەکانی دیکەش هەر لە بنەڕەتدا بابەت نییە. بەم هۆیەشەوە ئامادەیی ڕیزی چینە جۆراوجۆرترەکانی خۆپیشاندەرەکانی ناو شارە گەورەکان پێویستی بە گرێدانەوەی ئەم خواستە بە خواستە دیموکراتی و دادپەروەریخوازییەکانی دیکەوە هەیە.

٥

ئەو هۆکارانەی بوونە بەربەست لە بەردەم سەرکەوتن و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی دیسەمبەری ٢٠١٧ و نۆڤەمبەری ٢٠١٩ کەموزۆر هەر ماون و لێرەن: پەنابردنە بەر میکانیزمەکانی سەرکوت و بێباکیی ڕووت بەرانبەر بە خواستە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ بیرکردنەوە لە ئاکامە وێرانکارەکانی لەسەر بوونی درێژماوەی «ئێران» [نووسەر خۆی ئێرانی خستووەتە ناو کەوانەوە وەک نیشانەیەکی مشتومڕساز-وەرگێڕ]. لە ساڵانی دوای بەربەستی پێکهاتەیی و بەتایبەت لە چەند ساڵی دواییدا، دوو هۆکار کۆمەکیان بە بەردەوامیی دۆخی باڵادەست کردووە. یەکەم چڕبوونەوەی هەرچی زیاتری دەسەڵات لە دەستی دامەزراوەیەکدا و دووەم پەنابردنە بەر ململانێ جیۆپۆلەتیکییەکانی ناو پەیوەندییە جیهانییەکان. هۆکاری یەکەم جۆرێک کارایی لە سەرکوتکردندا دروست کردووە و هۆکاری دووەمیش جۆرێک هەڵاتنی کاتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ فشارە جیهانییەکان و بەردەوامیدان بە بارودۆخی باڵادەست. بەڵام هەردوو هۆکارەکە لە هەمان کاتدا پاژنەی ئەخێلی دۆخی باڵادەستن. واتا چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەستی دامەزراوەیەکی تایبەتدا دەبێتە هۆکار کە ساتێکی پچڕانی نێو میکانیزمەکانی سەرکوت بە ئەگەرێکەوە ساتی کەوتنی ڕەهاش بێت و هۆکاری دووەمیش، لەجیاتی سوودوەرگرتن لە سیاسەتە هاوسەنگە ئەرێنی یان نەرێنییەکانی ناو پەیوەندییە جیهانییەکان، تەنها هاوڕایی لەگەڵ یەکێک لەو دوو جەمسەرە تازە دەرکەوتووە هەڵبژاردووە، لە ڕاستیدا بە دانانی هەموو هێلکەکان لەناو سەبەتەیەکدا، ئەگەری مەترسیی دۆخی باڵادەست بۆ حاکمییەت بەتەواوی زیاد دەکات و ژیانی درێژماوەی بەگشتی دەکاتە وابەستەی گەمەکانی زلهێزەکانی ناو مەیدانی جیهانی.

دیمەنێک لە خۆپیشاندنەکانی ئێران (ژن، ژیان. ئازادی)

٦

زۆرینەی ڕەهای ئەکتەران و چالاکوانانی بزووتنەوە هەنووکەیییەکان نە چاوەڕوانی بۆمبارانی ئەمریکییەکان و نە «هیومانیستە» جەنگوازەکانی دیکەن و نە هێمای یەکێتیخواز و پاشا و سەرۆک کۆمار دەخوازن. ڕاستگۆیی بانگەشەکارانی ئۆپۆزیسیۆن لە ڕۆڵی دروستکەرانەیان وەک پشتیوان و هاوڕێ دایە نەک ڕێبەرایەتیکردن. بەردەوامیی بزووتنەوە هەنووکەییەکان لە بنەڕەتدا وتەبێژ و قسەکەرانی خۆیان دروست دەکەن و هەر ئەوەی پێیان لەسەر زەوی واقیعییەتە باڵادەستەکان هەیە لە بنەڕەتدا فۆرم بە ڕێنمایییە پراکتیکییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی نەزمی باڵادەستیش دەبەخشن.

٧

بەردەوامیی دۆخی باڵادەست، ئاسۆیەک جگە لە بەردەوامیی پرۆسە وێرانکارەکان بەدووی خۆیدا ناهێنێت. خێرابوونی وێرانبوونی ژینگە و لەناوچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە درێژماوەدا ئەم وڵاتە دەکاتە بیابانێک کە تێیدا نە توانای ژیانی ناسراوی مرۆیی بوونی دەبێت و نە ژینگەیەکیش بۆ ژیانێکی بەردەوام. قەیرانە ژینگەیییەکان لە پێکهاتە و بەرنامە و سیاسەتە دژە-سروشتییەکانەوە خێراتر دەبن و بەشی زۆری سنووری ژیان بە ئاستی شوێن و دەروازەی ناشایستەی ژیان دەگەیەنن. ئەو قەیرانە مرۆیییەی لە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ بەشی زۆری دانیشتوانی ئەم دەریچەیە جگە لە داوەشان و لەناوچوونی لەسەرخۆ و مردن یان کۆچ هیچی دیکە نامێنێتەوە و تەنها بیابانێک دەمێنێتەوە بەرژەوەندی و کەرەستە ژێرزەوییەکانی بۆ کۆمپانیا فرەنەتەوە خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایییەکان دەبن.

٨

تەنها هیوا، تەنها جەوهەری ژیانبەخش بتوانێت پرۆسە وێرانکارە هەنووکەیییەکان بووەستێنێت، بەردەوامی و فراوانبوون و هەڵکشانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە. لە وەها بەستێن و پانتایییەکدا «ژینا» چیتر ڕەمزی ژیان نییە، بەڵکوو خودی ژیانە.

سەرچاوە

The post ژینا واتا ژیان appeared first on ژنەفتن.

بەگژداچوونەوەی هەموو فەلسەفەیەکی مەزن
[تێبینیی وەرگێڕ: ئەم دەقە لە هەرسێ فراگمێنتی بەشی یەکەمی ‘شۆپنهاوەر وەک پەروەردەکار’ی کتێبی ‘ڕامانە ناباوەکان’ وەرگیراوە، کە لە کاتی نووسینی کتێبەکەمدا، وەک کەرەستەی پێویست ئەم بڕگانە و زۆر دەقی دیکەم کردبوون بە کوردی و پێویستم بوون لە کتێبەکەمدا بەکاریان بهێنم، دوای پێداچوونە، بە باشم زانی، ئەم بڕگە مشتومڕسازانە، کە هاوکات بەرپرسیارێتیی نیچە بەرانبەر بە کۆمەڵگەش دەردەخەن، بڵاو بکەمەوە. ئەم نووسراوەیە سەر بە قۆناغی یەکەمی نووسینی نیچەیە و لە قۆناغی ناوەڕاست و سێیەمدا، لەم ئایدیایانە دوور دەکەوێتەوە، شتێک ڕەنگە کەمترین خوێنەری نیچە هەستیان پێ کردبێت: نیچە و بەرپرسیارێتیی بەرانبەر بە گشت. وەرگێڕ]

فریدریش نیچە(١٨٤٤-١٩٠٠) فەیلەسووفی ئەڵمانی

ئەو گەشتیارەی زۆر وڵات و گەلی جۆراوجۆر و بەشی زۆری کیشوەرەکانی بینیوە، لێی دەپرسن کام جۆرانەی چۆنایەتیی مرۆڤی لە هەموو کونج و کەلەبەرەکانی دونیادا بینیوەتەوە؛ و گوتوویەتی: ئەوان خولیایان بۆ تەمەڵیی هەیە. خەڵک هەن پێیان وایە دروست و حیسابی تر دەبوو ئەگەر بیگووتایە: ئەوان هەمووان ترسنۆکن. ئەوان خۆیان لەپشت نەریتە باوەکان و بیروباوەڕەکانەوە حەشار دەدەن. لە بنەڕەتدا هەموو مرۆڤێک باش دەزانێت کە ئەو وەک بوونێکی دەگمەن لەم جیهانەدا تەنها یەکجارە، و گرنگ نییە چەندەش سەیر بێت، ڕوو ناداتەوە جارێکی دیکە وەها بە سەیر و سەمەرەیی و ڕەنگاوڕەنگ دەست لەناو دەستی یەک بنێن و بکەونەوە نێو یەکێتییەکی وەهاوە: ئەو ئەمە دەزانێت، بەڵام وەک ویژدانێکی خراپ دەیشارێتەوە، بۆ؟ لە ترسی هاوسێکەی کە سوورە لەسەر عورفەکانی و خۆی لە پشتییانەوە دەشارێتەوە. بەڵام ئەوە چییە تاکی مرۆیی ناچار دەکات لە دراوسێکەی بتۆقێت، وەک عەوام بیر بکاتەوە و بجووڵێتەوە و بەرانبەر بە خۆی خۆشحاڵ نەبێت؟ لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا ڕەنگە هەستکردن بە شەرم بێت. لە حاڵەتی گشتی و زۆرینەدا بریتییە لە ئارەزووی ئاسوودەیی (Bequemlichkeit)، تەمەڵی (Trägheit) – بە کورتی خولیای تەمەڵبوون (Hang zur Faulheit)ی ئەو شتەی گەشتیارەکە لەبارەیەوە دواوە. ئەو لەسەرحەقە: مرۆڤەکان تەنانەت تەمەڵترن لەوەی ترسنۆک بن و ئەو شتەی زۆر لێی دەترسن ئەو کێشە و گرفتانەیە کە هەر ڕاستگۆیی و ڕووتێتییەکی بێمەرج باری سەرشانیان قوورس دەکات. تەنها هونەرمەندانن ڕقیان لەم ژیانە ئاسوودە و ئاسانە دەبێتەوە کە لە عادەتەکان و بیروباوەڕە ڕیشە نەرمەکان و شاردنەوەی نهێنییەکان و ویژدانی خراپی هەر کەسێکەوە هاتووە، ئەو بنەمایەی هەر بوونێکی مرۆیی موعجیزەیەکی تاقانەیە؛ هونەرمەندان ئازایەتیی ئەوەیان تێدایە مرۆڤمان وەک خۆی، تا دوایین ماسولکە، وەک خودی خۆی و زیاتریش پیشان بدەن، هێشتا زیاتر لەوەش، لەم ئاکامە ڕوون و ڕاشکاوەی تاقانەبوونیدا، ئەو وەک بوونێکی تازە و سەرنجڕاکێش، وەک هەر بەرهەمێکی سروشت و بوونێکی بێزارنەکەر، جوان و ڕازاوەیە و بەهای تێڕامانی هەیە. کاتێک بیرمەندێکی مەزن سووکایەتی بە مرۆڤەکان دەکات، تەمەڵیی ئەو لایەنەی مرۆڤەکانە بیرمەندەکە ئیهانەی پێ دەکات: چونکە بەهۆی ئەم تەمەڵییەوەیە ئەوان وەک کاڵای دەستکرد دەردەکەون کە پێدەچێت بەهای یاوەری و ڕاوێژکردنیان نەبێت. ئەو مرۆڤەی نایەوێت بەشێک بێت لە جەماوەر، بەسادەیی لەوە دەکەوێت بەرانبەر بە خۆی خۆشحاڵ بێت؛ با بەدووی ویژدانی خۆی بکەوێت کە بەم جۆرە بەڕوویدا هاوار دەکات: «خۆت بە! ئەوەی ئێستا دەیکەیت، بیری لێ دەکەیتەوە، ئارەزووی دەکەیت، لە ڕاستیدا تۆ نیت!».

ئەوەی هاوڕێی ڕاستەقینەی هەن، دەزانێت گۆشەگیری و تەنهاییی ڕاستەقینە چ مانایەکی هەیە، تەنانەت ئەگەر سەرجەمی جیهانی دەوروبەریشی بە دوژمن تەنرابێتن.

خەم لە دروستبوونی فەیلەسووفێک دەخۆم بتوانێت ببێت بە نموونە […] کانت توند خۆی بە زانکۆوە هەڵواسیبوو، خۆی کردبوو بە ئەڵقەلەگوێی حکوومەتەکان، لەنێو دەرکەوتەی باوەڕێکی ئایینییدا قەتیس مابوو، و بەرگەی هاوکاران و خوێندکارانی گرتبوو: لەبەر ئەوە سروشتییە کە نموونەی ئەو بەگشتی پرۆفیسۆری زانکۆ و پرۆفیسۆری فەلسەفەی بەرهەم هێنا. شۆپنهاوەر هیچ سەروکارێکی لەگەڵ توێژی خوێندەواران و لێکۆڵەراندا نییە، تەنها و بە جیا دەوەستێت، هەوڵ بۆ سەربەخۆیی لە دەوڵەت و کۆمەڵگە دەدات – ئەمەیە نموونەی ئەو، مۆدێلی ئەو، واتا لەگەڵ چۆنایەتی و خەسڵەتە تەواو دەرەکییەکانەوە دەستپێکردن… ئەو تەواو تەنها بوو؛ بەڕاستی هیچ هاوڕێیەکی هاوشانی نەبوو ئاسوودە و ئارامی بکات – و لەنێوان یەکێک و هیچێکدا، وەک هەمیشە لەنێوان شتێک و هیچێکدا، بێکۆتایی و ئەبەدییەتێک هەیە. ئەوەی هاوڕێی ڕاستەقینەی هەن، دەزانێت گۆشەگیری و تەنهاییی ڕاستەقینە چ مانایەکی هەیە، تەنانەت ئەگەر سەرجەمی جیهانی دەوروبەریشی بە دوژمن تەنرابێتن. ئاخ، دەتوانم تەواو وێنای ئەوە بکەم، ئێوە نازانن تەنهابوون چ مانایەکی هەیە. لە هەر شوێن و کاتێکدا کۆمەڵگە بەهێزەکان، حکوومەت و ئایینەکان، یاخود بیروباوەڕە باو و گشتییەکان هەبووبێتن، بە کورتی لە هەر شوێن و کاتێکدا هەر جۆرێکی ستەمکاری هەبووبێت، ڕقی لە فەیلەسووفی گۆشەگیر و تەنها بووە؛ چونکە فەلسەفە پەناگایەک بۆ مرۆڤ دەکاتەوە کە ستەمکاری ناتوانێت دزە بکاتە ناویەوە: ئەشکەوتی ناونشین، تولەڕێگەی سینە: و ئەمەش خەو لە چاوی ستەمکاران حەرام دەکات. لێرەوەیە تەنهایی و گۆشەگیری خۆی حەشار دەدات: بەڵام لێرەش گەورەترین مەترسی لە بەردەم تەنهاییدا هەیە…

ئەمە یەکەم مەترسیی ئەو سێبەرە بوو شۆپنهاوەر لێیەوە گەشەی کرد: گۆشەگیربوون (Vereinsamung). دووەم مەترسیی پێی دەگووترێت: بەدگومانبوون بەرانبەر حەقیقەت (Verzweiflung and der Wahrheit). ئەم مەترسییە بەرۆکی هەر بیرمەندێک دەگرێت کە بە ڕێگەی فەلسەفەی کانت-دا دەڕوات، ئەوەی لە مێشکدا دەچێنێت کە ئەو لە ئازاچەشتنیدا بەهێزتر و بەرجەستەبوونی سەرجەمی بوونی مرۆڤە و نەک ئەوەی تەنها بیرکەرەوەیەکی قاقالێدەر یان ئامێرێکی ژمێریاری بێت… بەڵام هەرکە کانت کاریگەرییەکی جەماوەری و گشتی تاقی دەکاتەوە، ئێمە دەبێت ڕەنگدانەوەی لەنێو فۆرمی گومانگەرایی و ڕێژەگەرایییەکی هەراسانکەر و تێکشکێنەردا ببینینەوە؛ و تەنها لەنێو چالاکترین و خانەدانترین ڕۆحەکاندا، کە هەرگیز بەرگەی گومانیان نەگرتووە، ئێوە لە شوێنیاندا ڕاپەڕین و بەدگومانیی بەرانبەر بە هەموو حەقیقەتەکان دەبیننەوە، کە بۆ نموونە هاینریش فۆن کلایست وەک کاریگەرییەکی فەلسەفەی کانت ئەزموونی کردبوو. جارێک بە شێوە جووڵێنەرەکەی خۆی نووسیویەتی: «بەم دوواییانە بە فەلسەفەی کانت ئاشنا بووم – و ئێستا دەبێت بیرۆکەیەکت لەگەڵ بەش بکەم کە تێیدا نابێت ترسم لەوە هەبێت چەندە منی بەقووڵی و ئازاربەخش هەژاند، هێندەش تۆ دەهەژێنێت. ئێمە ناتوانین بڕیار بدەین ئەوەی ئایا ئێمە پێی دەڵێین حەقیقەت بەڕاستی حەقیقەتە یان ئەوەی تەنها بەم جۆرە لای ئێمە دەردەکەوێت. ئەگەر دووەمیان ڕاست بێت، کەواتە ئەو حەقیقەتەی لێرەدا کۆی دەکەینەوە، دوای مردنمان هیچ شتێک نییە؛ و هەموو ئەو هەوڵ و پاڵنەرانەی بۆ گەیشتن بە خاوەنداربوون هەن کە تا ناو گۆڕ یاوەریمان دەکەن، پووچ و بێبەرهەمە. ئەگەر لوتکەی ئەم بیرۆکەیە دزە نەکاتە ناو دڵ و دەروونتەوە، بەو مرۆڤەی دیکە پێمەکەنە کە لە قووڵاییی ناوەوەی پیرۆزی خۆیدا هەست بە برینداربوون دەکات. تەنها ئامانجم، باڵاترین ئامانجم، نغرۆ بووە و هیچ ئامانجێکی دیکەم نەماوە». بەڵێ، کەی خەڵک دووبارە لەنێو شێوەیەکی وەهای کلایستیی-سروشتیدا هەستەکانیان بەگەڕ دەکەوێتەوە؟ کەی دووبارە فێر دەبنەوە بە «قووڵایییە پیرۆزەکان»یانەوە مانای فەلسەفەیەک هەڵبسەنگێنن و بپێون؟

“مەزنایەتیی شۆپنهاوەر لەوەدا بوو ڕووبەڕووی وێنەی ژیان لە گشتێتیی خۆیدا بووەوە تا بتوانێت وەک گشتێکیش ڕاڤەی بکات” نیچە

بەڵام ئەمە تەنها پێویستە بۆ ئەوەی، دوای کانت، لەو شتە تێبگەین کە ئێستا شۆپنهاوەر دەتوانێت مانای بۆ ئێمە هەبێت. ئەو دەتوانێت ڕێنیشاندەرێک بێت بەرەو دەرەوەی ئەشکەوتی نائارامیی گومانگەرایی یان خۆبەدەستەوەدانی ڕەخنەیی بەرەو لوتکەی ڕوانگەیەکی تراژیدی ڕێنوێنییمان بکات، بەرەو ئاسمانی شەو بە ئەستێرە باڵکشاوە بێکۆتاکانی بەسەرمانەوە؛ و ئەو یەکەم کەس بوو ئەم ڕێچکەیەی گرت. مەزنایەتیی ئەو لەوەدا بوو ڕووبەڕووی وێنەی ژیان لە گشتێتیی خۆیدا بووەوە تا بتوانێت وەک گشتێکیش ڕاڤەی بکات، لە کاتێکدا بیرتیژترین مێشکەکان ناتوانن لەو هەڵەیە بەدەر بن کە کەسانێک هەن دەتوانن لە ڕاڤەکردنێکی وەها نزیک ببنەوە تەنها بە مەرجی ئەوەی بتوانن ڕاست و دروست ئەو ڕەنگانە تاقی بکەنەوە کە ئەم وێنەیەی پێ ڕەنگرێژ و نەخشێنراوە و ئەو کەرەستانە تاقی بکەنەوە لە پشتی دروستبوونی ئەم وێنەیەوە هەن…

لەوانەیە لەگەڵ ئەم دەرەنجامەدا بووبێت کە [ئەمە] کانڤاسێک بوو زۆر بە وریایییەوە چنرابوو و ڕەنگەکانی بە جۆرێک لەسەری پەرش کرابوون، لەڕووی کیمیایییەوە شایانی تێگەیشتن و لێکجیاکردنەوە نەبن. دەکرێت بگوترێت تەنها ئەو کەسەی تێگەیشتنێکی تیژ و قووڵی بۆ سەرجەمی وێنەی ژیان و بوون هەیە دەتوانێت زانستی تاکەکەس بەبێ ئازاردانی خۆی بەکار بهێنێت؛ چونکە بەبێ ئەم جۆرە وێنە گشتییە ڕێکخەرە، تەنها کۆمەڵە دەزوو و داوێکمان دەبێت سەریان ناچێتەوە سەر هیچ کوێیەک و تەنها ژیانمان زیاتر پەرتەوازە دەکەن و بە توولەڕێگاماندا دەبەن. مەزنێتیی شۆپنهاوەر، وەک گوتوومە، لێرەدایە: وەک چۆن هاملێت بەدووی تارمایی دەکەوێت، ئەویش بەدووی ڕەوتی ئەم وێنەیە دەکەوێت، بەبێ ئەوەی ڕێگە بەخۆی بدات سەری لێبشوێت، پێچەوانەی زانایان، و بەبێ ئەوەی ڕێگە بدات قاچی لە تەڵە و داوی فەلسەفەی قووتابخانەیی مەفهومی گیر ببێت، وەک ئەوەی بەسەر زۆربەی دیالەکتیکزانانی ڕامنەکراودا هات…

بەم جۆرەیە دەکرێت هەمیشە فەلسەفەی شۆپنهاوەری لە هەنگاوی یەکەمدا پێ ڕاڤە بکرێت: تاکگەرییانە، بە تەنها بوونی مرۆیی بۆ خودی خۆی، بۆ گەیشتن بە ڕوانین بۆ ناواخنی چارەڕەشی و پێداویستیی خۆی، بۆ نێو سنووردارێتیی خۆی… شۆپنهاوەر فێرمان دەکات جیاکاری لەنێوان پێشکەوتنە واقیعی و ڕواڵەتییەکانی بەختەوەریی مرۆییدا بکەین: چۆن نە دەوڵەمەندبوون، نە شانازی و شکۆ، نە زانابوون ناتوانن تاک لە هیوابڕاویی قووڵی خۆی لەسەر بێبەهایی بوونی خۆی دەربهێنن و چۆن هەوڵدان بۆ ئەم ئامانجانە تەنها دەتوانێت مانا لە ئامانجێکی باڵا و هەمیشە گۆڕاودا بەدەست بهێنێت: بۆ گەیشتن بە دەسەڵات تا یارمەتیی سروشت بدرێت و بڕێک هەڵە و درز و قڵیشەکانی ساڕێژ بکرێن. ڕاستییەکەی لە سەرەتادا، تەنها بۆ خودی خۆ؛ بەڵام دواجار لەڕێگەی خۆیەوە بۆ هەمووان. بە دڵنیایییەوە ئەمە هەوڵ و کۆششێکە کە بەقووڵی و لە دڵەوە بەرەو پاشەکشێ و پاشگەزبوونەوە و وازهێنانمان دەبات: لەپای چی و چۆن دەکرێت هێشتا لە تاکدا و بەگشتیش باشبوون ڕوو بدات؟

سەرچاوەی وەرگێڕان

Friedrich Nietzsche, Schopenhauer als Erzieher, in Die Geburt der Tragödie. Unzeitgemäße Betrachtungen I – IV. Nachgelassene Schriften 1870 – 1873, Kritische Studienausgabe, herausgegeben von Gorgio Colli und MazzinoMontinari, Walter de Gruyter Verlag, Berlin und New York, 1999.

The post بەگژداچوونەوەی هەموو فەلسەفەیەکی مەزن appeared first on ژنەفتن.

واڵتەر بنیامینی لاو
مشتومڕكردن لەسەر كارەكانی واڵتەر بنیامین، بە شێوەیەكی نەریتی سەرنجی لەسەر ڕەخنەى كولتووریی ئەو چڕ كردۆتەوە كە بەسەر بەرپرسیارێتییە سیاسییە ماركسیستییەكانی ئەودا تێدەپەڕێت. بەڵام لەم ساڵانەى دواییدا بەشێكی جەوهەریی مشتومڕی ماركسیستی لەسەر نووسراوەكانی بنیامین سەری هەڵداوە، كە بەگشتی سەرنجی خۆى زیاتر لەسەر كاری “ماتریالیستی”ی ئەو لە دەیەى ١٩٣٠دا چڕ دەكاتەوە. بە هەر حاڵ نووسراوە ماركسیستییە سەرەتایییەكانی بنیامین – كە هەوڵێكی تەواو هیترۆدۆكس، ناباو و لاوەكی پیشان دەدات لەپێناوی هێنانی هەم ئەنارشیزم و هەم كۆمۆنیزمدا – شایستەى ئاوڕلێدانەوەیەكی گەورەترن.

پێش ١٩٢٤، وا دەردەكەوت ئەنارشیزم سەرەكیترین ئیلهامی سیاسیی بنیامینی لاو بێت. لە مشتومڕەكەیدا دەربارەى ژیانی خوێندكاران (١٩١٥)، ستایشی “ڕۆحی تۆلستۆیی” كاركردن بۆ هەژاران دەكات، كە “لە ئایدیاكانی قووڵترین ئەنارشیستەكان و كۆمەڵە ڕەهبانییە مەسیحییەكانەوە” گەشەی كردبوو و سەری هەڵدابوو. زۆر گرنگتر، لە وتارەكەیدا لە ساڵی ١٩٢١، بە ناوی ڕەخنەى توندوتیژی، دەكرێت ئەو ڕامان و تێڕوانینانە ببینرێنەوە كە ڕاستەوخۆ ئیلهامیان لە گیۆرگ زیمیل و بزووتنەوە ئەناركۆ-سەندیكالیستییەكانەوە وەرگرتووە.

بنیامین بە هیچ جۆرێك سووكایەتیی تەواوەتیی خۆى بە دامەزراوە دەوڵەتییەكان، وەك پۆلیس (“فۆرمی هەرە داڕماو و گەندەڵی توندوتیژی كە دەكرێت دەركی بكەین”) و پەرلەمان (“نمایشێكی خەمهێنەر”) ناشارێتەوە و بێكۆتوبەند ڕەخنەى دژەپەرلەمانتاریی بەلشەڤییەكان و ئەناركۆ سەندیكالیستەكان قبوڵ دەكات – ئەو دوو ئاراستەى ئەو پێی وابوو پەیوەندییان بە هەمان كەمپ و بەرەوە هەیە.

هەروەها ستایشی پێشنیارەكەى سۆرێل بۆ مانگرتنی گشتی وەك كردەیەكی دەستەجەمعی دەكات، كە “خۆی وەك تەنها ئەركی تاقانەى خۆی بۆ لەناوبردنی توندوتیژیی دەوڵەتی دەبینێت”. ستراتیژییەتی سۆرێل، كە بنیامین بە وشەى “ئەنارشیستیی” لە قەڵەمی ددات، بۆ ئەو زۆر گونجاو، زۆر “قووڵ، ئەخلاقی و بە شێوەیەكی ڕەسەن شۆڕشگێڕانە” دەردەكەوێت.

لە دۆكۆمێنتێكی هەمان سەردەمدا (كە لە سەردەمی ژیانی ئەودا بە بڵاونەكراوەیی مایەوە)، “مافی بەكارهێنانی توندوتیژی، لاپەڕەكان بۆ سۆسیالیزمێكی ئایینی” (١٩٢٠-١٩٢١)، بیركردنەوەى خۆى بەڕاشكاوی بە بیركردنەوەیەكی ئەنارشیستیی وەسف دەكات: “پیشاندانی ئەم گۆشەنیگایە یەكێكە لە ئەركەكانی فەلسەفە ئەخلاقییەكەم، كە بۆ ئەمەش بێگومان دەكرێت زاراوەى ئەنارشیزم بەكار بهێنرێت. ئەمە تیۆرییەكە مافی ئەخلاقی بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی لەخودی خۆیدا ڕەت ناكاتەوە، بەڵام ئەم مافە بۆ هەر دامەزراوە، كۆمەڵە یان تاكێكی دیكە ڕەت دەكاتەوە كە شانازی بە قۆرخكردنی توندوتیژیی بۆ خودی خۆى دەكات”.

بۆیە لەم دۆكۆمێنتە سەرەتایییانەوە بە ڕوون و ئاشكرایی دەردەكەوێت كە ئەنارشیزم یەكەم بژاردەى ئەخلافی و سیاسیی بنیامین بووە – ڕەتكردنەوەى ڕادیكاڵ و كاتیگۆرییانەى هەموو دامەزراوە سەقامگیربووەكان و بەتایبەتیش دەوڵەت. ئەوە تەنها دوای چەند ساڵێك بوو، دوای كۆتاییی ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕییە گەورەكانی ئەوروپا لەنێوان ١٩١٧-١٩٢٣، كە بنیامین بە شێوەیەكی نامۆ و سەیر ماركسیزمی كەشف كرد.

لەوانەیە ئەو شەپۆلی شۆڕشگێڕییە ئەوی بەرەو قبوڵكردنی زیاتری ئایدیا كۆمۆنیستییەكان بردبێت، بەڵام ئەوە پاشان بوو ، واتا ١٩٢٤، كاتێك كتێبی مێژوو و وشیاریی چینایەتیی جۆرج لۆكاچ دەخوێنێتەوە و ئاسیا لاسیسی مامۆستا و چالاكوانی بەلشەڤی دەبینێت – پاشان دەكەوێتە داوی خۆشەویستییشەوە لەگەڵیدا – كە بەڕاستی دەبێتە ماركسیست، ڕێگایەكی بیركردنەوە كە بەزوویی دەبێتە پێكهێنەرێكی سەرەكیی ڕامانە سیاسی و تیۆرییەكانی ئەو.

واڵتەر بنیامین(١٨٩٢-١٩٤٠)

لە سێپتێمبەری ١٩٢٤ لە نامەیەكیدا بۆ گێرشەم شۆلەم، بنیامین تەئیدی ناكۆكی و كێشمەكێشمەكانی نێوان ئەو شتەى پێی دەڵێت “بنچینەكانی نیهیلیزمی من” و دیالەكتیكی لۆكاچ دەكات؛ ئەو شتەى لە مێژوو و وشیاریی چینایەتیدا زۆر ستایشی دەكات ڕیزبەندیی نێوان تیۆر و پراكتیك بوو كە “ناوكی ڕەقی فەلسەفی”ی كتێبەكە پێك دەهێنێت و مەزنێتییەكی وەها بە لۆكاچ دەبەخشێت كە “جگە لەمە هەر ئاراستەیەكی دیكە جگە لە ئاراستەیەكی بۆرژوازی و دیماگۆژی، شتێكی دیكە نییە”.

دوای دوو ساڵ، لە نامەیەكی دیكەدا بۆ شولەم، بنیامین دەنووسێت كە بیری لەوە كردۆتەوە بچێتە ناو پارتی كۆمۆنیستی ئەڵمانیاوە، بەڵام جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەمە بە مانای ئەوە نایەت كە دەیەوێت سوێندی خۆی بەرانبەر “ئەنارشیزمی كۆنی خۆى” بشكێنێت.

دواجار، دوای دوودڵی و ڕامانێكی زۆر، بڕیاریدا نەچیتە ناو پارتی كۆمۆنیستەوە. وەك لایەنگرێكی نزیكی حزب مایەوە، بەڵام هەمیشە بە دیدگایەكی ڕەخنەیییەوە. دەكرێت یەكێك لە نموونەكانی ئەم پشتیوانییە لە كتێبی ڕۆژانەى مۆسكۆ(١٩٢٦-١٩٢٧)دا ببینرێتەوە، كە تیایدا ڕوانینی نێگەتیڤ و نەرێنیی خۆى بەرانبەر هەوڵی دەوڵەتی سۆڤێت بۆ “زیندانیكردنی دینامیكییەتی پرۆسەى شۆڕشگێڕی” دەردەبڕێت – ئەرگومێنێتێك كە بەڕاشكاوی نزیكییەكی زۆری هەبوو لەگەڵ ڕوانگە ڕەخنەیییەكان كە لەو سەردەمەدا لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی چەپی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤێت گەشەى پێ درابوو (ترۆتسكی، زینۆڤیڤ، كامینڤ).

هەروەك بۆ شولەمی ڕوونكردەوە، بنیامین دەستی لە “ئەنارشیزمی كۆن”ی خۆى هەڵنەگرت، بەڵام چۆنچۆنی ڕێگای خۆى بەرەو پڕۆژەى كۆمۆنیستی گرتەبەر؟ بێگومان گرنگترین نووسراوەى ئەنارشیست-ماركسیستیی بنیامین، وتارەكەیەتی بە ناوی “سوریالیزم، دوایین وێنەى خێرای ڕۆشنبیریی ئەوروپایی” لە ساڵی ١٩٢٩دا.

لە یەكەم بڕگەكانی وتارەكەدا، بنیامین خۆى وەك “چاودێرێكی ئەڵمانی” وەسف دەكات كە لە “بە شێوەیەكی باڵا پێگەى نێوان خەباتكارێكی ئەنارشیستیی و دیسپلینێكی شۆڕشگێڕی” وەردەگرێت. ئایا ئەم دووانە بە یەكەوە دەگونجێن؟ لە ساڵی 1927دا، لە شەقامەكانی پاریس، كۆمۆنیستەكان و ئەنارشیستەكان لە خۆپیشاندان و یاخیبوونەكاندا دژی سەركوتكردنی ئەنارشیستەكانی ئەمریكا، ساكۆ و ڤانزێتی، بە یەكەوە ڕژانە شەقامەكانەوە؛ سوریالیستەكانیش ئامادە بوون و بنیامین ڕۆمانی نادیای ئەندرە بریتۆن (١٩٢٨) وەك “بڕگە و ڕاڕەوێكی نایاب” ستایش دەكات، كە ڕۆمانەكە ئاماژە و نیشانەیە بۆ “ڕۆژانە درەوشاوە تاڵانكراوەكانی پاریس لەژێر نیشانەى ساكۆ و ڤانزێتی”دا.

لای بنیامین، سوریالیزم شتێك نییە جگە لە كاری “بوارێكی دیكەى ئەدەبیات” – بیروبۆچوونێك كە بۆ “پسپۆڕان”ی مامناوەند و ڕۆشنبیران دەیخاتە ڕوو. سوریالیزم زۆر زیاترە لە “بزووتنەوەیەكی هونەری”: بەڵكوو هەوڵێكە بۆ تەقاندنەوەى بواری شیعر لە ناوەوە، بەهۆى دانانی كۆمەڵێك ئەزموونی جادوویی بە دەلالەت و مانا شۆڕشگێڕییەكانەوە. بە تایبەتیتر، بەڵكوو بزووتنەوەیەكی “خەیاڵی و تیۆرییە” كە بەقووڵی هەم ئازادیخواز (دژەدەسەڵاتخواز)ـە و هەم بەدوای پێكەوەیی و هاوئاستییەكی مومكین لەگەڵ كۆمۆنیزمدا دەگەڕێت.

بنیامین چۆنچۆنی ڕەهەندی ئەنارشیستیی سوریالیزم پێناسە دەكات؟ هەوڵێك بۆ تێگەیشتن و گرتنی جەمسەری باكووری كایەى موگناتیسیی سوریالیستی، بۆیە دەنووسێت: “لە سەردەمی باكۆنینەوە، ئەوروپا تێگەیشتنێكی ڕادیكاڵی بۆ ئازادی نەبووە. بەڵام سوریالیستەكان ئەم هەڵوێستە ڕادیكاڵەیان گرتووەتە بەر”.

قورسە (لە چەند وشەیەكی سادە و سەختدا) وێنای فۆرمول و داڕشتەیەكی باشتری ناوكیی ڕەق و نەشكاوی تاریكیی بزووتنەوەكە بكەین كە لەلایەن ئەندرە بریتۆنەوە دامەزرابوو. بنیامین پێی وایە، بزووتنەوەیەك بوو “كە دوژمنایەتیی بۆرژوازی، هەر دەربڕینێكی ئازادیی ڕۆشنبیرانەى ڕادیكاڵی دەكرد كە سوریالیزمی بەرەو چەپ، بەرەو شۆڕش و پاش جەنگی ڕیف، بەرەو كۆمۆنیزم هاندا”. لە ڕاستیدا، هەر زوو دوای جەنگی كۆڵۆنیالیی فەڕەنسا لە ئەفریقای باكوور، بریتۆن و سوریالیستەكانی دیكە لە ساڵی ١٩٢٧دا چوونە ناو پارتی كۆمۆنیستی فەڕەنساوە.

بۆ بنیامین، ئەو كەسەى سوریالیستەكانی ئامادە دەكرد و هانی دەدان “بەرەو چەپ وەربچەرخێن، پییەر ناڤیل بوو، سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری لا ڕیڤۆلوتسیۆن سوریالیستە(شۆڕشی سوریالیستی) و نووسەری كتێبی شۆڕش و ڕۆشنبیران (١٩٢٦) – ئەو دەقەى تیایدا ناڤیل پێشنیاری ئەوەی كرد كە هاوڕێ سوریالیستییەكانی بەشداری لە بزووتنەوەى كۆمۆنیستیدا دەكەن. لە ناڤیلەوە، بنیامین پێناسەی ئاراستە ڕاستەقینە شۆڕشگێڕییەكە وەك “ڕێكخراوی ڕەشبینی” دەكات.

ئەم ئاراستەیە بەرەو بەسیاسیبوون و بەرپرسیاربوون لای بنیامین بە مانای ئەوە نایەت كە سوریالیزم وازی لە چۆنایەتییە جادوویی و ئازادیخوازییەكانی خۆى هێناوە. بەپێچەوانەوە، بنیامین پێی وایە ئەو چۆنایەتییانە ڕێگایان بە سوریالیزمدا ڕۆڵێكی تاقانە و بێ وێنە لە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیدا بگێڕێت: “بۆ بەدەستهێنان و بردنەوەى هێزە كەیفساز و سەرخۆشەكانی شۆڕش – ئەمە پرۆژەیەكە بازنەكانی سوریالیزم لە هەموو كتێب و بەشداریییەكانیاندا دەیپارێزن. دەكرێت ئەمە پێی بگوترێت ئەرك و وەزیفەیەكی زۆر تایبەتی سوریالیزم. بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەركەش، سوریالیزم دەبێت واز لە چەمك و ڕەهەندە یەك ئاراستەكەی خۆى لە هاوپەیمانێتیدا لەگەڵ كۆمۆنیزم بهێنێت”.

بنیامین هاوهەستی و دڵسۆزی بۆ كام جۆری كۆمۆنیزم هەبوو؟ دیارە لەگەڵ كۆمۆنیزمی ڕەسمیدا نەبوو: لە وتاری سوریالیزمدا، بوخارین، كە لەو كاتەى وتارەكەى تیایدا نووسرا دوای ستالین، سەرەكیترین ئایدیۆلۆژیستی ماركسیزمی سۆڤێتی بوو، (هاوكات لەگەڵ كاڕڵ ڤۆگتی، ماتریالیزمی عەوامانەى سەدەى نۆزدە) وەك “ماتریالیزمی میتافیزیكی” ڕەت دەكاتەوە و ڕێك لەو كاتەدا بە شێوەیەكی هاوبیرانە ئیقتباس لە ترۆتسكی دەكات و قبوڵی دەكات كە پێشتر لە حزب دەركرابوو و دوور خرابووەوە.

لە نامەیەكی ١٠٧٣دا بۆ زۆما مۆرگن شتێرن، گێرشەم شولەم دەربارەى بەدواداچوون بۆ سیاسەتی واڵتەر بنیامین دەنووسێت: لەگەڵ ئەوەى لە ساڵی 1926دا بڕیار دەدات نەچێتە ناو حزبەوە، “گومان لەوەدا نییە لە پەیوەندیی هاوهەستی و دڵسۆزیدا بۆ كۆمۆنیزم دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت… ئەگەر بكرێت شتێكی وەها بڵێین، دەكرێت ئەمڕۆ پێی بگوترێت ترۆتسكیست”.

بە جۆرێك ئەمە بۆ من وەك شتێكی كەمێك زیادەڕۆیانە دەردەكەوێت. ئەوە ڕاستە كە سەرەكیترین نوێنەری داهاتووی هەم سوریالیزم و هەم كۆمۆنیزم لە وتارەكەدا، پییر ناڤیل، لە شوباتی ١٩٢٨دا بەهۆى پشتیوانیكردنی لە ئۆپۆزیسیۆنی ترۆتسكیستی، لە پارتی كۆمۆنیستی فەڕەنسا دەركرابوو. بەڵام بەپێچەوانەى ناڤیل، بنیامین وا بیری نەدەكردەوە كە سوریالیستەكان دەبێت واز لە ئارەزوو و ئاراستە ئەنارشیستییەكانیان بهێنن. ئەو هەروا بەسانایی جەختی لەسەر زەروورەتی ئاوێتەكردنی “ئاراستە”ی ئەنارشیستی لەگەڵ ڕێكخستن و دیسپلیندا كردەوە:

“هەروەك دەزانین بۆ سوریالیستەكان ڕەگەزەكانی سەرمەستی كە لەهەر ئەكتێكی شۆڕشگێڕیدا پەیدا دەبن، بەس نین. ئەوان هەمان بەهای یەكسان بۆ ڕەگەزەكانی تیۆر و پراكتیكی ئەنارشیستیی دادەنێن. بەڵام بۆ جەختكردنەوەیەكی تایبەت لەسەر ئەم ڕەگەزانە ڕاستەوخۆ دەبێت پراكسیس لە شوێنی پێكهێنەری میتۆدیی و ڕیشەداری شۆڕش دابنرێت، كە هەمیشە لەنێوان مەشقكردن و  جەژنی لەپێشدا دیاریكراو دێت و دەچێت”.

ئەم “سەرمەستیی”یە، ئەم ڕاوشـە(Rausch) ئەو هێز و وزەیە چییە كە بنیامین بۆ بردنەوەى شۆڕش هێندە بەدوایدا وێڵە؟ لە كتێبی شەقامی یەكئاراستەدا، ئەم سەرمەستییە وەك دەربڕینێكی پەیوەندیی جادووییی نێوان دێرینەكان و گەردووندا دەبینێت، بەڵام ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەزموون (Erfahrung) و Rausch كە پاشان دەركەوت پەیوەندیی ناوەكیی خۆى بە جیهان لە كۆمەڵگای مۆدێرندا لەدەست داوە. لە وتاری جیهانی ئەدەبی(Literarische Welt)دا، وا دەردەكەوێت كە دووبارە ئەم پەیوەندییەى لە فۆرمێكی تازە، لە سوریالیزمدا دۆزیبێتەوە.

وتارەكەى بنیامین چەندین ڕەخنەى لەسەر سوریالیستەكان تێدایە، بەڵام دەرەنجامەكە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش ستایشكردنێكی بێكۆتوبەندی بریتۆن و هاوڕێكانییەتی: “تا ئەو كاتە تەنها سوریالیستەكانن توانیویانە لە فەرمانە هەنووكەیییەكانی [مانیفێستی پارتی كۆمۆنیست] تێبگەن. ئەوان دەبنە جێگرەوەى یەكتر، كەسێكی دیكە، لە كاتێكدا هەمیشە ڕۆڵێكی مرۆیی دەگێڕن كە لە بەرانبەر سەعاتی ئاگاداركەرەوەدا وەستاون و هەر دەقەیەك بە دەنگی خۆیان زەنگی هەر شەست چركەكە لێ دەدەن”.

مانای ئەم تەمسیل (ئەلیگۆری)یە ناڕوون و مەتەڵئاسایە چییە؟ لەوانەیە بنیامین بیەوێت بڵێت بەهای تاقانەى سوریالیزم ئەوەیە كە لە توانایدایە پێشبینیی هەر چركەساتێك وەك هەر دەرگایەكی تەنگەبەر بكات كە ڕێگا دەدات شۆڕش بێتە ناوەوە – لێكدانەوەى وێنەیەك كە هەتا ماوەیەكی درەنگتر بەكار نەهێنرا (لە دوایین تێزی دەربارەى چەمكی مێژوودا).

بە لانی كەمەوە ئیتر هیچ گەڕانەوەیەكی ڕوون و ئاشكرا بۆ ئەنارشیزم لە دوایین نووسینەكانی بنیامیندا نابینرێت. ئەگەرچی بۆ چاودێرێكی تیژبینی وەك ڕۆڵف تیدەمان – سەرپەرشتیاری یەكەم چاپی ئەڵمانیی كۆی بەرهەمەكانی بنیامین – “دەكرێت (تێزەكان دەربارەى چەمكی مێژووی واڵتەر بنیامین – ١٩٤٠) وەك پالیمپسێست[1] بخوێنرێتەوە: لەژێر ماركسیزمی ڕوون و ئاشكرادا نیهیلیزمی كۆن دەبینرێت، كە ڕیسك دەكات ببێتە ئەبستراكتێكی كردەى ئەنارشیستیی”.

ئەم تەفسیرە گرنگە، بەڵام وشەى “پالیمپسێست” زۆر گونجاو نییە: لای بنیامین، پەیوەندیی نێوان هەردوو پێكهێنەرەكە، پەیوەندییەكی میكانیكی لەسەریەكدانان نییە، بەڵكوو بەپێچەوانەوە ئاوێتەكردنێكی كیمیایییانەى كەرەستە سەرەكییەكانە كە پێشتر تێكەڵی یەكتر كراون.

تیدەمان بە پەرەدان بە ئەرگومێنتەكەى خۆى، دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ تێزەكانی ١٩٤٠: “خستنەڕووی پراكسیسی سیاسی لای بنیامین زۆرتر هۆگرییەكی ئەنارشیستییە تا زیاتر هۆگرییەكی ماركسیستیی هۆشیارانە بێت”. كێشەى ئەم دیدگایە ئەوەیە دژی ئەو ئاراستانە دەوەستێتەوە كە بنیامین بە دەقیقی هەوڵی گونجاندنیان دەدات، چونكە ئەوانە وەك زەروورەتێكی تەواوكەر و یەكسان لەپێناوی كردەى شۆڕشگێڕییدا لای بنیامین دەبینرێن: “جۆش و خرۆشی” ئازادیخوازی و “جدییەت”ی ماركسیستی.

یورگن هابرماس بە میتۆدێكی سیستەماتیكتر لە تیدەمان، شیكاری بۆ ڕەهەندی ئەنارشیستیی دوایین ڕامان و بیركردنەوەكانی بنیامین كردووە، لەپێناوی خستنەڕووی ئەوانە تا ڕەخنەیەكی ڕادیكاڵ لە گۆشەنیگای مێژووییی خۆیەوە بۆ بۆ دیدگای گەشەسەندنگەرا و “مۆدێرنیست”ی خۆی بخاتە ڕوو. هابرماس لە وتارە ناسراوەكەیدا دەربارەى بنیامین لە دەیەى ١٩٧٠دا، هەوڵەكانی بنیامین بۆ ڕادیكاڵیزەكردنی ماتریالیزمی مێژوویی بە یارمەتیی ڕەگەزە مەسیحایی و لیبەرتاریانی (ئازادیخوازییەكان) ڕەت دەكاتەوە:

“ئەم هەوڵە شكست دەهێنێت، چونكە تیۆری ماتریالیستیی گەشەسەندنی كۆمەڵایەتی ناتوانێت بە سادەیی لەگەڵ تێگەیشتنی ئەنارشیستی بۆ Jetztzeiten  [زەمەنی ئێستا] بگونجێنرێت كە بە نۆرەى خۆى بەهۆی چارەنووس لە سەرەوە، تێكدەشكێت. تێگەیشتنێكی دژە پەرەسەندنگەراییانە بۆ مێژوو ناكرێت بخزێنرێتە ناو ماتریالیزمی مێژووییەوە، ئەگەر وا بووایە وەك عەبای ڕاهیبەیەك –ئەوا نەك تەنها لە ڕەهەندی هێزەكانی بەرهەمهێناندا، بەڵكوو لە زاڵبوون بەسەریشیدا بیری لێ دەكرایەوە”.

ئەوەى هابرماس بە هەڵە تێی دەگات، بە بۆچوونی من، یەكێكە لە چۆنایەتییە گەورەكانی ماركسیزمی بنیامین و باڵادەستیی ئەوە بەسەر هەموو فۆرمەكانی پەرەسەندنگەرایی “پێشكەوتنخوازانە”: توانای بنیامین لە تێگەیشتن لە سەدەیەك كە بە پەیوەندییەكی ناوەكیی ڕاستەوخۆی نێوان بەربەریزم و مۆدێرنیتە دەناسرێتەوە – پەیوەندییەكی ناوخۆیی كە چەند ساڵێك دوای مردنی ئەو، دەبێتە خەسڵەتێكی كارەساتباری ئاوشڤیتز و هیرۆشیما.

تێگەیشتنی پەرەسەندنگەرایی بۆ مێژوو، كە باوەڕی بە پێشكەوتنی زەرووری لە فۆرمەكانی باڵادەستبووندا هەیە، بەسەختی دەتوانێت تێگەیشتنێك بۆ فاشیزم بەدەستەوە بدات – جگە لە كەوانەیەكی ناقابیلی ڕوونكردنەوە، پاشەكشەیەكی ناقابیلی تێگەیشتن “لە ناوەڕاستی سەدەى بیستدا”. بەڵێ هەروەك بنیامین لە تێزەكانیدا نووسی، كەس ناتوانێت لە مانای فاشیزم تێبگات ئەگەر تەنها وەك ئاوارتەیەكی نۆرم و بەهای مێژوویی بیری لێ بكاتەوە كە دەتوانێت پێشبكەوێت.

دوای چەند ساڵێك، هابرماس گفتوگۆ مشتومڕسازەكەى لەسەر واڵتەر بنیامین لە كتێبەكەیدا لە بەناوی گوتاری فەلسەفیی مۆدێرنیتە (١٩٨٥) نۆژەن كردەوە. ئەو ئێستا دژی ڕوانگەى نا-بەردەوامی بۆ مێژووە وەك كاڕڵ كۆرش، بنیامین، “و ئۆڵترا چەپەكان” تا بیرمەندانی وەك كاڕڵ كاوتسكی و پێشڕەوانی ئەنتەرناسیۆنالی دوو، “ئاشكرابوون و دەركەوتنی هێزەكانی بەرهەمهێنانیان وەك گەرەنتییەك بۆ پەڕینەوەى پەرەسەندنخوازانە لە كۆمەڵگای بۆرژوازییەوە بۆ سۆسیالیزم دەبینی”.

بەپێی هابرماس بنیامین و “ئۆڵترا چەپەكان تەنها دەتوانن وێنای شۆڕش وەك بازدانێك لە بەربەرییەتی ئەبەدیی پێش مێژووەوە، وەك تەقینەوەیەكی بەردەوامیی سەرجەمی مێژوو بكەن”. هابرماس دەڵێت ئەم ئاراستەیە “ئیلهامی لە وشیاریی سوریالیستیی ئەو سەردەمە وەرگرتووە، شتگەلی هاوبەشی لەگەڵ ئەنارشیزمی ئەوانەدا هەیە كە پەیڕەوی لە نیچە دەكەن، دژی زنجیرەى پەیوەندیی گەردوونیی دەسەڵات و وەهمن لەڕێگای پشت بەستن و گەڕانەوە بۆ حاكمییەتی جوان و سەرنجڕاكێش… بەرەنگاریی لۆكاڵیی و یاخیبوونە نائیرادییەكانی سروشتێكی زەینیی (سوبێكتیڤ)ی نەزۆككراو و بێكاریگەركراو”.

تەفسیرەكەى هابرماس گەلێك كێشەى هەیە. لەسەرووی هەموویانەوە تێگەیشتنی ئەو بۆ “بەربەریزمی پێش مێژوویی” بەتەواوی و بەموتڵەقی پڕ لە كەموكورتییە: هەموو هەوڵەكانی بنیامین بە دەقیقی ئەوە پیشان دەدات كە بەربەریزمی مۆدێرن بریتی نەبوو لە “گەڕانەوە و دووبارەبوونەوە”ی وەحشیگەرایی “پێش مێژوویی”، بەڵكوو بەدیاریكراوی بریتییە لە دیاردەیەكی مۆدێرن – ئەمەش ئەو ئایدیایەیە كە زۆر قورسە لەلایەن بەرگریكارێكی سەرسەختی مۆدێرنیتەی وەك هابرماس قبوڵ بكرێت.

سەرەڕای ئەمە، ئەو بە زیرەكییەكی باشەوە لە كۆى دوایین ڕامان و بیركردنەوەكانی بنیامین دەربارەى قەرزی مێژوو بۆ سوریالیزم و ئەنارشیزم تێگەیشتووە: شۆڕش تاجی پەرەسەندنی مێژوویی – “واتا پێشكەوتن” – نییە، بەڵكوو وەستاندنێكی ڕادیكاڵی بەردەوامیی مێژووییی باڵادەستی و دەسەڵاتدارییە.

[1]پالیمپسێت لاپەڕەیەكی نووسراوە، كە پاشان نووسینەكەى ڕەش بۆتەوە و دەكرێت شتی دیكەى لەسەر بنووسرێت.

The post واڵتەر بنیامینی لاو appeared first on ژنەفتن.

ئێمەی پەنابەران:
١. لە ساڵی ١٩٤٣، لە وەرزنامەیەکی بچکۆلەی جووەکاندا، جۆرنالی مینۆرا، هانا ئارنت وتارێک بە ناوی «ئێمەی پەنابەر» بڵاو دەکاتەوە. لەم وتارە کورت، بەڵام زۆر گرنگەدا، دوای کێشانی پۆرترێتی کێشەسازی بەڕێز کۆهن، جوویەکی تواوە، کە ١٥٠٪ ئەڵمانی، ١٥٠٪ ڤییەننایی و ١٥٠٪ فەڕەنسی بووە بەڵام لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی تاڵ بۆی دەردەکەوێت کە «بەخت دووجار لە دەرگات نادات» (on ne parvient pas deux fois)، ئارنت بەردەوام بارودۆخی پەنابەر و کەسی بێوڵات شی دەکاتەوە – ئەو دۆخەی خۆشی تێیدا دەژیا – تا بتوانێت ئەم هەلومەرجە وەک پارادایمی وشیارییەکی نوێی مێژوویی پیشان بدات. پەنابەر کە هەموو مافەکانی لەدەست داوە، بەڵام نایەوێت بە هەر نرخێک بێت لەنێو شووناسێکی نوێی نەتەوەییدا بتوێتەوە، تا بە ڕوونی بیر لە هەلومەرجی خۆی بکاتەوە، لە بەرانبەردا بە نەخوازراوییەکی دیار و بەرجەستە دەگات، بە دەستکەوتێکی بێ ئەژمار: «بۆ ئەوان مێژوو چیتر کتێبێکی داخراو نییە و سیاسەت چیتر ئیمتیازی ناجووەکان نییە. ئەوان دەزانن لەیاسادەرکردنی جووەکانی ئەوروپا بەنزیکەیی لەیاسادەرکردنی زۆربەی گەلانی ئەوروپی بەدوودا هاتووە. ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەردەپەڕێنرێن، پێشڕەوایەتیی خەڵکانی خۆیان دەکەن – تەنها ئەگەر شووناسیان بپارێزن».

زۆر گرنگە لە مانای ئەم شیکارییە ورد ببینەوە، کە ئەمڕۆ، دەقاودەق پەنجا ساڵ دوای نووسینی وتارەکە [ئەم وتارەی ئاگامبێن ١٩٩٣ نووسراوە-وەرگێڕ]، بە هیچ شێوەیەک هەنووکەییبوون و گرنگییەکەی لەدەست نەداوە. نەک تەنها کێشەکە بە هەمان لەناکاوبوونی خۆیەوە لە ئەوروپا و لە هەر شوێنێکی دیکەدا سەر هەڵدەدات، بەڵکوو هەروەها، لە سیاقی داوەشان و داڕمانی نەوەستاوی دەوڵەت-نەتەوە و تیاچوونی گشتیی کاتیگۆرییە نەریتییە یاسایی-سیاسییەکاندا، پەنابەر لەوانەیە تەنها کارەکتەری بیرلێکراوەی خەڵک بێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا. لانی کەم تا پرۆسەی داوەشانی دەوڵەت-نەتەوە و سەروەرییەکەی بەرەو کۆتایی هاتووە، پەنابەر تەنها کاتیگۆرییە، تێیدا دەکرێت بیر لە فۆرمەکان و سنوورەکانی کۆمەڵێکی سیاسیی داهاتوو بکەینەوە. لە ڕاستیدا، ڕەنگە ئەگەر بمانەوێت بەرانبەر بە ئەرکە بەڕەهایی تازەکان یەکسان بین کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە، ئەوا دەبێت بەبێ دوودڵی واز لەو چەمکە بنچینەیییانە بهێنین کە تێیاندا ئێمە تا ئێستا بکەرە سیاسییەکانمان نواندوونەتەوە (مرۆڤ و هاووڵاتییان بە مافەکانیانەوە، بەڵام هەروەها خەڵکانی حاکم، کرێکاران و هتد) و دامەزراندنەوەی دەستپێکی فەلسەفەی سیاسیمان لەگەڵ ئەم بکەرە تازەیەدا [پەنابەر].

٢. یەکەم دەرکەوتنی پەنابەران وەک دیاردەیەکی فراوانی جەماوەری لە کۆتاییی جەنگی جیهانیی یەکەمدا ڕوو دەدات، کاتێک ئیمپراتۆرییەکانی ڕووسیا، نەمسا-هەنگاریا و عوسمانی یەک دوای یەک دەکەون و نەزمێکی نوێ لە ڕێگەی پەیماننامەکانی ئاشتییەوە دروست دەکرێت، بەقووڵی پێکهاتەی دیمۆگرافی و قەڵەمڕەوێتیی ئەوروپای ناوەندی و خۆرهەڵاتی دەهەژێنێت. لە میانەیەکی زۆر کورتدا، یەک ملیۆن و نیو ڕووسی، حەوت سەد هەزار ئەرمەنی، پێنج سەد هەزار بولگاری، ملیۆنێک یۆنانی، و سەدان هەزار ئەڵمانی، هەنگاری و ڕۆمانی، وڵاتەکانیان جێدەهێڵن و بەرەو شوێنە جۆراوجۆرەکان دەڕۆن. دەبێت ئەو هەلومەرجە قورس و سەختەش بخرێتە سەر ئەم جەماوەرە جووڵاوە، و ئەمەش بەهۆی ئەو ڕاستییەوە دەردەکەوێت کە ئەو دەوڵەتە تازانەی لە ڕێگەی پەیماننامەکانی ئاشتییەوە لەسەر مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە دروست دەکرێن (وەک یوگسلاڤیا و چیکۆسلۆڤاکیا)، ٣٠٪ی دانیشتووان لەو کەمینانە پێکدێن کە دەبوو لە ڕێگەی زنجیرەیەک پەیماننامەی نێودەوڵەتییەوە بپارێزرێن (واتا ئەوەی پێی دەگوترێت پەیماننامەکانی کەمینە)، کە بەگشتی وەک یاسایەکی ناکارا و مردوو مایەوە. چەند ساڵێک دواتر، یاسا ڕەگەزییەکانی ئەڵمانیا و جەنگی ناوخۆیی لە ئیسپانیا بووە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێ و جەوهەریی پەنابەران لە سەرتاسەری ئەوروپادا.

ئێمە ڕاهاتووین جیاوازی لەنێوان خەڵکانی بێدەوڵەت و پەنابەراندا بکەین، بەڵام ئەم جیاکارییە، ئێستاش وەک ئەوسا، هێندە سانا نییە وەک لە نیگای یەکەمدا دەبینرێت. هەر لە سەرەتاوە، زۆرێک لە پەنابەران، ئەوانەی بە شێوەیەکی تەکنیکی بێدەوڵەت نەبوون، پێیان باشتر بوو ببنە بێدەوڵەت نەک ئەوەی بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان (ئەمەش نموونەی جووە پۆڵەندی و ڕۆمانییەکانە کە لە کۆتاییی جەنگدا لە فەڕەنسا یان ئەڵمانیا بوون، یاخود ئەمڕۆ قوربانیانی ڕاوەدوونان و ئازاردانی سیاسی و هەروەها ئەوانەی گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆیان بە مانای نەمان دێت بۆیان). لە لاکەی دیکەوە، پەنابەرانی ڕووسی، ئەرمەنی و هەنگاری لەناکاو و بەخێرایی لەلایەن حکوومەتەکانی سۆڤێت یان تورکیا و هتدەوە لە نەتەوە داماڵران. گرنگە تێبینیی ئەوە بکەین کە بە دەستپێکردن لەگەڵ سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، زۆربەی دەوڵەتە ئەوروپییەکان دەستیان کرد بە دانانی کۆمەڵێک یاسای نوێ کە ڕێگەی پێدەدان هاووڵاتییانی خۆیان لە هاونیشتمانی و نەتەوە دابماڵن. لە ١٩١٥دا یەکەم وڵات فەڕەنسا بوو بەو هاووڵاتییانەوە دەستی پێ کرد کە ڕیشە و ڕەچەڵەکی «دوژمن»یان هەبوو؛ لە ١٩٢٢دا نموونەی بەلجیکای بەدوادا هات کە بووە هۆی ڕەتکردنەوە و پووچەڵکردنەوەی پێدانی مافی هاووڵاتیبوون بەو کەسانەی لە سەردەمی جەنگدا چالاکیی «دژە-نەتەوەیی»یان ئەنجام دابوو؛ لە ١٩٢٦دا ڕژێمی فاشیستی لە ئیتاڵیا یاسایەکی هاوشێوەی دانا پەیوەندی بەو هاووڵاتییانەوە هەبوو کە وا دەردەکەوتن «شایستەی هاووڵاتیبوونی ئیتاڵی نەبن»؛ لە ١٩٣٣دا ئێستا نۆرەی نەمسا بوو، و هتد، تا ساڵی ١٩٣٥ و یاساکانی نۆرمبێرگ هاووڵاتییانی ئەڵمانی دابەش کردە سەر هاووڵاتییانی تەواوەتی و ئەو هاووڵاتییانەی مافی سیاسییان نییە. ئەم یاسایانە – و ئەو جەماوەرە بێدەوڵەتەی بەهۆی ئەم یاسایانەوە دروست بوون – نیشانەیە لەسەر خاڵێکی وەرچەرخانی بنچینەییی ناو ژیانی دەوڵەت-نەتەوەی مۆدێرن و ڕزگاربوونە یەکلاکەرەوەکەی لە چەمکە ساکار و کاڵفامەکانی وەک «خەڵک» و «هاووڵاتی».

ئێرە شوێنی پێداچوونەوە بە مێژووی بەرپرسیارێتی و کۆمسیۆنە جۆراوجۆرە نێونەتەوەیییەکان نییە کە بە هۆیەوە دەوڵەتان، کۆمەڵەی گەلان و پاشان نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵیان دا دەستەوپەنجە لەگەڵ کێشەی پەنابەران نەرم بکەن– لە نووسینگەی نانزنەوە بۆ پەنابەرانی ڕووسی و ئەرمەنی (١٩٢١) تا کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی ئەڵمانی (١٩٣٦)، کۆمیتەی نێو-حکومی بۆ پەنابەران (١٩٣٨)، و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٤٦) تا کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران (١٩٥١) – کە چالاکییەکانی بەگوێرەی پێگەکەی، تەنها خەسڵەتێکی «مرۆیی و کۆمەڵایەتی» هەیە نەک سیاسی. خاڵی بنچینەییی ئەوەیە کە هەر کاتێک پەنابەران چیتر حاڵەتە تاک و تەراکان نین، بەڵکوو دیاردەیەکی جەماوەریین (وەک لەنێوان دوو جەنگەکاندا ڕوویان داوە و ئێستاش ڕوو دەدەنەوە)، هەم ئەم ڕێکخراوانە و هەم هەر دەوڵەتێک، سەرەڕای بانگەوازی هەمیشەیییان بۆ پێشێلنەکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئەوەیان سەلماندووە کە بەڕەهایی بێتوانان نەک تەنها لە چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵکوو هەروەها بەسانایی توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵ کێشەکە بە شێوەیەکی گونجاویش نییە. بەم شێوەیە سەرتاپای پرسەکە گواسترایەوە نێو دەستەکانی پۆلیس و ڕێکخراوە مرۆیییەکانەوە.

جۆرجیۆ ئاگامبێن (١٩٤٢-) فەیلەسووفی ئیتالیایی

٣. هۆکارەکانی ئەم بێتوانایی و پەککەوتوویییە تەنها لە خۆ-پەرستی و کوێری ئامێرە بیرۆکراتییەکاندا نییە، بەڵکوو هەروەها لەنێو خودی ئەو چەمکە بنچینەیییانەشدا ڕیشەی داکوتاوە کە نەزم و شێوازی دانیشتووانی خۆجێیی (واتا ژیان) لەنێو نەزمی یاساییی دەوڵەت-نەتەوەدا ڕێک دەخەن. هانا ئارنت بەشی پێنجەمی کتێبەکەی دەربارەی ئیمپریالیزم، کە بۆ کێشەی پەنابەران تەرخان کراوە، ناو دەنێت «داڕمانی دەوڵەت-نەتەوە و کۆتاییی مافەکانی مرۆڤ». ئەم داڕشتنە – کە بە شێوەیەکی لێکدانەبڕاو بەستراوەتەوە بە چارەنووسی مافەکانی مرۆڤ و دەوڵەتی نەتەوەییی مۆدێرنەوە، وەک کۆتاییی دووەمیان بە زەرووری دەبێتە هۆی لەناوچوون و داڕمانی یەکەمیان – دەبێت زۆر بەجددی هەڵوەستەی لەسەر بکرێت. پارادۆکسەکە لێرەدا ئەوەیە کە دەقاودەق ئەو کارەکتەرەی دەبوو ببێتە بەرجەستەبوونی مافەکانی مرۆڤ بە تەواوەتی، واتا پەنابەران، کەچی قەیرانی ڕادیکاڵی ئەم چەمکە پێک دەهێنێت. ئارنت دەنووسێت «چەمکی مافەکانی مرۆڤ کە لەسەر بوونی گریمانەکراوی مرۆڤ وەک گشت دامەزراوە، بەتەواوی دادەڕمێت هەر کە ئەوانەی بۆ یەکەمجار لە بەردەم مرۆڤەکاندا خۆیان بینییەوە بەڕاستی هەموو جۆرە چۆنایەتی و پەیوەندییەکی تایبەتمەندیان لەدەست داوە ئەوە نەبێت کە ببنە کۆمەڵە بوونەوەرێکی مرۆییی ڕووت». لەنێو سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەدا- ئەوەی پێی دەگوترێت مافە پیرۆز و پێشێلنەکراوەکانی مرۆڤ ڕاستەوخۆ لەو ساتەدا بێتواناییی تەواوەتیی پارێزبەندی دەسەلمێنن، کە چیتر ناکرێت وەک مافەکانی هاووڵاتییانی دەوڵەت لە قەڵەم بدرێن. ئەمەش ئەو کاتە ڕوون دەبێتەوە ئەگەر بیر لە ناڕوونیی خودی ناوونیشانی جاڕنامەکەی ١٧٨٩ بکەینەوە، واتا جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتییان، کە تێیدا ڕوون نییە ئایا هەردوو زاراوەکە ناون بۆ دوو واقیعییەت یاخود لە بەرانبەردا «و»یک پێک دەهێنن کە تێیدا زاراوەی دووەم، لە ڕاستیدا، هەر لە پێشەوە زاراوەی یەکەمی لەخۆیدا هەڵگرتووە.

ئەو ڕاستییەی کە بۆشایی/فەزایەکی سەربەخۆ لەناوەوەی نەزمی سیاسیی دەوڵەت-نەتەوەدا بۆ شتێکی وەک مرۆڤی پەتی لەخودی خۆیدا بوونی نییە، لانی کەم ئەو ڕاستییە ڕوون دەکاتەوە، کە تەنانەت لە باشترین حاڵەتەکانیشدا، پێگەی پەنابەران هەمیشە وەک پێگە و هەلومەرجێکی کاتی لە قەڵەم دەدرێت کە دەبێت یان ببێتە هۆی هاووڵاتیبوون یان ڕەوانەکردنەوە بۆ وڵاتی یەکەم. پێگەیەکی هەمیشەییی مرۆڤ لەخودی خۆیدا لەنێو یاسای دەوڵەت-نەتەوەدا مەحاڵە بیریشی لێ بکرێتەوە.

٤. ئێستا کاتی ئەوەیە چیتر سەیری جاڕنامەکانی مافی مرۆڤی ١٧٨٩ بۆ ئەمڕۆ نەکەین، وەک بڵێیت ئەو جاڕنامانە کۆمەڵە جاڕنامەیەکی بەها ئەبەدی و سەروو-قەزاییەکان بوون و یاسادانەران ناچار بکات ڕێزیان بگرن و و بەگوێرەی کارکردنە ڕاستەقینەکەیان لە دەوڵەتی مۆدێرندا بیانبینن. لە ڕاستیدا، مافەکانی مرۆڤ لەسەرووی هەموویەوە کارەکتەری بنچینەیی و سەرەکیی دانانی ژیانی سروشتیی ڕووت لەناو نەزمی یاسایی-سیاسیی دەوڵەت-نەتەوەدا پیشان دەدات. ئەو ژیانە ڕووتە (بوونەوەری مرۆیی) کە لە ڕژێمی کۆندا هی خودا بوو، و لە جیهانی کۆندا ئەو ژیانە (zoe) بەڕوونی جیاواز بوو لە ژیانی سیاسی (bios)، ئێستا شوێنی سەرەکی لە خەمی دەوڵەتدا دەگرێت و با بڵێین دەبێتە بناغەی بوونە زەوینییەکەی دەوڵەت. دەوڵەت-نەتەوە واتا دەوڵەتێک ڕەسەنبوون یان لەدایکبوون (واتا، ژیانی ڕووتی مرۆیی) دەکاتە بناغەی حاکمییەتەکەی خۆی. ئەمە (بەڕادەیەکی ڕوون) بریتییە لە مانای یەکەم سێ بڕگەی جاڕنامەکەی ١٧٨٩: تەنها لەبەر ئەوەی دەنووسێت ڕەهەندی دانیشتووانی بنچینەیی دەباتە ناو دڵی هەر یەکێتییەکی سیاسییەوە (بڕگەی ١ و ٢) ئەوا (لە بڕگەی ٣دا) دەتوانێت بە توندی پرەنسیپی حاکمییەت بە نەتەوەوە گرێ بداتەوە. لێرەدا وشەی سەرەکیی «natio» بەسادەیی بە مانای لەدایکبوون دێت. خەیاڵە ڕاشکاوەکە لێرەدا ئەوەیە کە لەدایکبوون ڕاستەوخۆ دەبێتە نەتەوە، بە جۆرێک کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان هەردوو ڕەهەندەکەدا بوونی نابێت. واتا مافەکان دەدرێنە پاڵ مرۆڤ تەنها بە ئاستێک کە ئەو مرۆڤە ڕاستەوخۆ لە پێشگریمانەکانی هاووڵاتیبوون لا دەبرێت (لە ڕاستیدا، هەرگیز نابێت بەسانایی وەک مرۆڤ دەربکەوێت).

کاتێک مافەکانی مرۆڤ چیتر مافەکانی هاووڵاتییان نەبن، ئەوا مرۆڤ بەڕاستی موقەدەسە، بەو مانایە کە ئەو زاراوەیە لە یاسای کۆنی ڕۆمانیدا هەیبوو: چارەنووسی مردنە.

٥. ئەگەر لە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەدا پەنابەر نیشانەی ڕەهەندێکی وەها بێزا‌رکەر بێت، ئەوا لەسەرووی هەموویەوە بەو هۆیەوەیە کە دابڕانی شووناس لەنێوان مرۆڤ و هاووڵاتی، لەنێوان دانیشتووان و نەتەوەیەتیدا ڕوو دەدات، پەنابەر فڕێ دەدرێتە نێو قەیرانی خەیاڵی ڕەسەنی حاکمییەتەوە. بە دڵنیایییەوە هەندێک ئاوارتەی تاقانە بۆ ئەم پرەنسیپە هەمیشە بوونیان هەبووە. تازەیەتیی سەردەمی ئێمە، کە هەڕەشە لە خودی بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوە دەکات، ئەوەیە کە بەشە گەشەسەندووەکانی مرۆڤایەتی چیتر ناکرێت لە ناوەوەیدا پیشان بدرێنەوە و بنوێنرێنەوە. لەبەر ئەم هۆیە – واتا، تا ئەو شوێنەی پەنابەر بریتی بێت لە ترازاندنی سیانەی کۆنی دەوڵەت/نەتەوە/قەڵەمڕەو – ئەم کارەکتەرە بەڕواڵەت پەراوێزییە شایانی ئەوەیە وەک فیگەر و کارەکتەری سەرەکیی مێژووی سیاسیی ئێمە لە قەڵەم بدرێت. باش دەبێت ئەگەر لەبیری نەکەین کە یەکەم کەمپەکانی ئەوروپا وەک کۆمەڵە شوێنێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەنابەران بونیادنران، و پێشخستنیان – کەمپەکانی ڕاگرتن، کەمپەکانی کاری زۆرەملێ، کەمپەکانی قڕکردن – بە شێوەیەکی پێرفێکت و تەواو پەیوەندییە بنچینەیییەکە پیشان دەدەن. یەکێک لەو دەگمەن فرمانانەی نازییەکان بەوپەڕی ڕاستگۆیییەوە لە ڕەوتی «چارەسەری کۆتایی»دا تێبینییان دەکرد، ئەوە بوو کە تەنها دوای ئەوەی جووەکان و قەرەجەکان بەتەواوی لە نەتەوە داماڵران (تەنانەت دوای یاساکانی نۆرمبێرگ هاووڵاتیبوونی پلە دووشیان لێسەندرایەوە، کە پێشتر هەیانبوو) دەکرا بنێردرێنە ناو کەمپەکانی قڕکردنەوە. کاتێک مافەکانی مرۆڤ چیتر مافەکانی هاووڵاتییان نەبن، ئەوا مرۆڤ بەڕاستی موقەدەسە، بەو مانایە کە ئەو زاراوەیە لە یاسای کۆنی ڕۆمانیدا هەیبوو: چارەنووسی مردنە.

٦. زەروورە بە شێوەیەکی شێلگیرانە چەمکی پەنابەر لە «مافەکانی مرۆڤ» جیا بکەینەوە و بووەستین لەوەی مافی پەنابەربوون (کە هەرچۆنێک بێت توند بەستراوەتەوە بە یاسادانانی دەوڵەتە ئەوروپییەکانەوە) وەک کاتیگۆرییەکی چەمکسازییانە ببینین کە تێیدا دیاردەکە دەبێت نمایش بکرێت و پیشان بدرێت (بە وردبوونەوە لە کتێبە تازەکەی ئەگنێس هیلەر بە ناوی چەند تێزێک دەربارەی مافی پەنابەربوون – Tesi sui diritto d’asilo– ئەوە پیشان دەدات کە ئەمڕۆ ئەم چەمکە دەتوانێت تەنها سەرلێتێکچوونێکی هێڵنجهێنەری لێبکەوێتەوە). پەنابەر دەبێت وەک ئەو بوونە بیری لێ بکرێتەوە کە خۆیەتی، واتا، هیچ نییە جگە لە چەمکێکی سنوورنشین کە بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ پرەنسیپەکانی دەوڵەت-نەتەوە دەباتە ژێرپرسیارەوە و لە هەمان کاتدا یارمەتیی پاککردنەوەی مەیدانەکە دەدات بۆ نوێکردنەوەیەکی چیتر-ناقابیلی-دواخستنی کاتیگۆرییەکانی دیکە دەدات.

هانا ئارنت(١٩٠٦-١٩٧٥) فەیلەسووفی ئەڵمانی-ئەمریکایی

لەم میانەیەدا، دیاردەی ئەوەی پێی دەگووترێت کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو وڵاتانی کۆمەڵەی ئەوروپی وا دانراوە (و لە ساڵانی داهاتووشدا وا دادەنرێت ڕێژەیەکی ٢٠ ملیۆن کۆچبەر بۆ نێو وڵاتانی ئەوروپای ناوەندی بەخۆوە ببینێت) بەگشتی بە فراوانی نیشانە بێت بۆ ڕەوایەتیدان بەم شۆڕشەی بەردەممان. ئەوەی وڵاتانی پیشەسازیی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبنەوە بریتییە لە جەماوەرێکی دانیشتووانی هەمیشەیییانە ناهاووڵاتییان، کە نە دەکرێت و نە دەویسترێت ببنە هاووڵاتی یاخود سنوورداش بکرێنەوە. بەگشتی ئەم ناهاووڵاتییانە خاوەن ناسیۆنالیتەیەکی بنچینەیی و یەکەمن، بەڵام تا ئەو شوێنەی پێیان باشە پارێزبەندیی دەوڵەتییان بەکار نەهێنن، ئەوا ئەوان هاوشێوەی پەنابەران «بەدیفاکتۆ خەڵکانی بێدەوڵەتن». تۆماس هامەر زاراوەیەکی نوێی بۆ ئەم دانیشتووانە ناهاووڵاتییانە داڕشتووە «denizens» [واتا هاووڵاتییانی ناهاووڵاتی-وەرگێڕ]، کە توانای ئەوەی هەیە دەریبخات چەمکی هاووڵاتی چیتر بەکەڵکی ئەوە نایەت گوزارشت لە واقیعییەتی کۆمەڵایەتی-سیاسیی دەوڵەتی مۆدێرن بکات. لەلاکەی دیکەوە، هاووڵاتییانی دەوڵەتە پیشەسازییە پێشکەوتووەکان (هەم ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەم ئەوروپا [هەڵبەت ئەم وتارەی ئاگامبێن لە ١٩٩٣دا نووسراوە، ئێستا لە باشوور، ئاسیای ناوەڕاست و دوور دەوڵەتی پیشەسازیی پێشکەوتوو سەریان هەڵداوە-وەرگێڕ]) بە بەجێهێشتنی ڕوولەهەڵکشاوی نموونە کۆدڕێژکراوەکانی بەشداری سیاسی، ئاراستەیەکی ڕوون بۆ گۆڕانی خۆیان بۆ نێو «denizens» پیشان دەدەن، بۆ نێو خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو پرەنسیپە ناسراوەی کە تێیدا توانەوەی بنچینەیی لە ئامادەییی جیاوازییە فۆرمالەکاندا دەبێتە هۆی هەڵکشانی ڕق و نالێبوردەیی، کاردانەوە دژە-بێگانەیییەکان و خۆڕێکخستن و جووڵە هێرشبەرییەکان.

٧. پێش ئەوەی کەمپەکانی قڕکردن لە ئەوروپا بکرێنەوە (کە پێشتر دەستی بە ڕوودانی کردبوو)، دەوڵەت-نەتەوەکان دەبوو ئازایەتیی ئەوەیان هەبێت خودی پرەنسیپی ڕێکخستنی دانیشتووان و سیانەییی دەوڵەت/نەتەوە/قەڵەمڕەو بخەنە ژێرپرسیارەوە. لێرەدا ئەوەندە بەسە ئاراستەیەکی گونجاو پیشان بدەین. وەک باش زانراوە، یەکێک لەو بژاردانەی بۆ ئۆرشەلیم بیری لێ دەکرایەوە، ئەوەیە شارەکە ببێتە پایتەختی دوو دەوڵەتی جیاواز، بە شێوەیەکی هاوکات و بەبێ دابەشبوونە قەڵەمڕەوییەکان. دۆخی پڕپارادۆکسی سەروو-قەڵەمڕەوێتیی دوولایەن (یاخود باشترە بڵێین نا-قەڵەمڕەوێتی) بەسانایی دەکرێت وەک مۆدێلێک بۆ پەیوەندییە نێونەتەوەیییە تازەکان بگشتێنرێت. لەجیاتی دوو دەوڵەتی نەتەوەیی کە سنوورە نادڵنیابەخش و هەڕەشەکارەکان لە یەکیان جیاکردوونەتەوە، دەکرێت بیر لە دوو کۆمەڵەی سیاسی بکرێتەوە کە لەنێو هەمان ناوچەدا نیشتەجێن و یەکێکیان بۆ نێو ئەوی دیکەیان کۆچ بکات، و بە زنجیرەیەک سەروو-قەڵەمڕەوێتیی دوولایەن لە یەکتر جیا کرابێتنەوە، کە تێیدا چەمکی ڕێنیشاندەر چیتر مافی هاووڵاتییان (ius) نا، بەڵکوو پەناگا و شوێنی پەنابۆبردن (refugium)ی تاک دەبێت. بە مانایەکی نزیک لەمە، دەتوانین ئەوروپا نەک وەک مەحاڵ بۆ «ئەوروپایەکی نەتەوەکان» ببینین، کە دەکرێت کارەساتەکەی لە سەرەتاوە لە مەودایەکی کەمدا ببینرێت، بەڵکوو وەک فەزایەکی نا-قەڵەمڕەو یان سەروو-قەڵەمڕەو ببینین کە تێیدا هەموو نیشتەجێیانی دەوڵەتە ئەوروپییەکان (هاووڵاتییان و ناهاووڵاتییان) لە پێگەیەکی دەرچوون یان پەنابۆبردندا بن، و پێگەی ئەوروپی بە مانای دەرچوون-و لەجووڵەدابوون-ی هاووڵاتی بێت (بە دڵنیایییەوە شتێکی مەحاڵ). فەزای ئەوروپی بۆیە درزێکی بێ پرد و دابڕاوی نێوان لەدایکبوون و نەتەوە پیشان دەدات، کە تێیدا چەمکی کۆنی خەڵک (وەک باش ناسراوە هەمیشە کەمینەیەک) دەتوانێت دووبارە مانایەکی سیاسی بە دژایەتیکردنی چەمکی نەتەوە، بەدەست بهێنێتەوە.

فەزای ئەوروپی بۆیە درزێکی بێ پرد و دابڕاوی نێوان لەدایکبوون و نەتەوە پیشان دەدات، کە تێیدا چەمکی کۆنی خەڵک دەتوانێت دووبارە مانایەکی سیاسی بە دژایەتیکردنی چەمکی نەتەوە، بەدەست بهێنێتەوە.

ئەم شوێن/فەزایە لەگەڵ هیچ قەڵەمڕەوێکی نەتەوەییی چوونییەکدا هەڵناکات، نە لەگەڵ لوتکە تۆپۆگرافییەکانیشیاندا، بەڵکوو دەبێتە جووڵەیەکی نێو ئەم قەڵەمڕەوانە، کۆمەڵێک چاڵیان تێدا دروست دەکات و بە شێوەیەکی تۆپۆگرافییانە وەک پاترییەکی لایدن لەنێو شریتێکی مۆبیوسدا دابەشیان دەکات، لەو شوێنەی تێیدا شتی ناوەکی و دەرەکی بە نەناسراوی دەمێننەوە. لەم فەزا تازەیەدا، شارە ئەوروپییەکان دەچنە نێو پەیوەندییەکی سەروو-هەرێمیی دوولایەنەوە، دووبارە توانا و ڕاژە و خزمەتی خۆیان وەک شەڕەکانی جیهان دەدۆزنەوە.

ئەمڕۆ، لەنێو جۆرێک خاکی نا-مرۆڤی نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا، چوار سەد و بیست و پێنج [هەزار] فەڵەستینی هەن کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلییەوە دەکراون. وەک هانا ئارنت دەڵێت، ئەو مرۆڤانە «پێشڕەوایەتیی خەڵکی خۆیان» دەکەن. بەڵام ئەمە بە زەرووری یان تەنها بەو مانایە نایەت کە ئەوان ناوکێکی بنچینەییی دەوڵەتێکی نەتەوەییی داهاتوو دروست دەکەن، کە بە ئەگەرێکەوە وەک چۆن ئیسرائیل نەیتوانیوە کێشەی جوو چارەسەر بکات، ئەم دەوڵەتەش بە هەمان شێوە ناتوانێت کێشەی فەڵەستینی چارەسەر بکات. بەڵکوو خاکی نا-مرۆڤ لەو شوێنەی پەناگایان دۆزیوەتەوە، کە کاردانەوە بووە لەلایەن قەڵەمڕەوی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، کۆمەڵێک چاڵ دروست دەکات و گۆڕانکارییەک بە شێوەیەک دروست دەکات کە وێنەی ئەو گردە بە بەفر داپۆشراوە زیاتر و زیاتر دەبێتە بەشێکی ناوەکیی ئەو قەڵەمڕەوە نەک هەرێمێکی دیکەی ئیسرائیل. تەنها لەنێو خاکێکدایە کە فەزاکانی دەوڵەتان کون کون دەبن و بە شێوەیەکی تۆپۆگرافی دادەڕنێت و هاووڵاتییان فێر دەبن بزانن پەنابەر کە خۆیان ئێستا ئەو پەنابەرەن، بریتییە لەو مرۆڤە بەجێماوە سیاسییەی ئەمڕۆ و ئەمەش شایانی بیرلێکردنەوە و پێشبینیکردنە.

سەرچاوەی وەرگێڕان:

Giorgio Agamben, We Refugees, Symposium: A Quarterly Journal in Modern Literatures, 1995, No.49:2, pp.114-119.

*ئەم وتارە لە زمانی ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی بە زمانی ئیتاڵیی نووسراوە، هەوڵمان داوە لەگەڵ دەقە ئەڵمانییەکەش بەراوردی بکەین، ئەگەرچی وەرگێڕی ئەڵمانی دوو بڕگەی دەقەکەی وەرنەگێڕاوە، ئەمەش دیارە پەیوەندی بە هەستیاریی پرسی جوو و ئیسرائیلەوە هەیە لەم وڵاتەدا

Giorgio Agamben: Wir Flüchtlinge, Jenseits der Menschenrechte, https://jungle.world/artikel/2001/27/jenseits-der-menschenrechte

*بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی هانا ئارنت، ئێمەی پەنابەر، وەرگێڕانی پێشڕەو محەمەد، بگەڕێنەوە بۆ:http://minervapubl.com/index.php/2022/06/26/post80-2/3160/admin/

بۆ خوێندنەوەی زیاتر سەبارەت بە کەمپ لە ئایدیۆلۆژیای ئەوروپیی-ئەڵمانییدا، بگەڕێنەوە بۆ: پێشڕەو محەمەد، ڕەچەڵەکناسیی کەمپ: لە کەمپی کۆڵۆنیالیزم-ئاوشڤیتزەوە بۆ کەمپی پەنابەران، پلاتفۆرمی مینێرڤا، سلێمانیی، ٢٠٢٢.

The post ئێمەی پەنابەران: appeared first on ژنەفتن.

دەروازەیەک بۆ تیۆریزەکردنی پرسی کار، ژن و سەرهەڵدانی توندوتیژی
[ئەم توێژینەوەیە پێشکەشە بە پڕۆژەی ‘ئەم مرۆڤانە کار دەکەن’]

دەروازە:

کار چییە و چۆن سەری هەڵداوە؟

هەمیشە لە کتێبە مێژوویییەکاندا ئەوە دەخوێنینەوە کە «گەورە پیاوان» داهێنەری شارستانێتی مەزنی مرۆڤایەتین، بەڵام لە مێژووی سەرهەڵدانی شارستانێتیدا هەرگیز ئاماژە بە ناوی بکەرە ڕاستەقینەکانی دامەزرێنەری شارستانێتی ناکرێت. شارستانێتی و کولتوور بەرهەمی کاری بەردەوام و زەحمەتی زۆرینەی کارکەرانی کۆمەڵگا بووە، لە کاتێکدا هەمیشە ئەو بکەرە ڕاستەقینانە بێ ناو ماونەتەوە. (بێرتۆلت برێشت) شیعرێکی هەیە بە ناوی «پرسیارەکانی ئەو کرێکارەی دەتوانێت بخوێنێتەوە» و تێیدا دەنووسێت:

كێ تیبسی حەوت دەروازەى بونیاد نا؟

ناوی پاشایان لە کتێباندا هاتووە.

ئەوە پاشایان بوون تاوێرە بەردەكانیان بەرز دەكردەوە؟

و بابل، سەدانجار وێرانكراو.

كێ بوو جارەهای جار بونیادی نایەوە؟ بونیادنەرانی

لە كام كاروانسەرای زێڕینی لیمادا دەژیان؟

ئەو ئێوارەیەى دروستكردنی دیواری چین تەواو بوو، بیناكارەكانی چوونە كوێ؟

ڕۆمای مەزن

سەركەوتن بەسەر سەركەوتندا كەڵەكە دەكات.

كێ ئەم سەركەوتنانەى دەستەبەر كرد؟

سیزارەكان سەركەوتنیان بەسەر كام خەڵكدا بەدەست هێنا؟

بیزانسی هەمیشە ستایشکراوی ناو سترانان، ئایا تەنها ئەهلەكەى خۆى كردە كۆشكنشین؟

تەنانەت لە ئەتلانتیسی ئەفسانەییدا

ئەو شەوەى ئۆقیانوس قووتی دا،

هاواری نوقمبووانی كۆیلەكانی بەرز دەبووەوە.

ئەسكەندەری لاو هیندستانی گرت.

ئایا ئەو بەتەنها بوو؟

سیزار گۆلەكانی بەزاند.

ئایا چێشتلێنەرێكی لەگەڵ نەبوو؟

پاشا فیلیپی ئیسپانیا بۆ نقوومبوونی کەشتییە جەنگییەکانی گریا. ئەرێ تەنها ئەو بوو دەگریا؟

فریدریشی دووەم براوەى جەنگی حەوت ساڵە بوو.

ئەرێ هەر ئەو بوو براوە بوو؟

لە هەموو لاپەڕەیەكدا سەركەوتنێك.

دەستی سووری سەركەوتووان هی كێ بوو؟

هەر دە ساڵ پیاوێكی گەورە.

كێ تێچوونەكەى دەدات؟

دنیایەك ڕاپۆرت.

دنیایەك پرسیار.1.

ئەم شیعرە بناغەی ماتریالیزمی مێژوویی دادەڕێژێت، مێژوویەک کە بتوانێت مافی قوربانییانی بدات و ببێتە سەکۆیەک بۆ پەراوێزخراوەکان و دەنگی بێدەنگکراوان و ناوی بێ ناوان. سەرەتا دەبێت ئاماژە بەوە بکەین، کە لە مێژووی مرۆییدا (چەمکی مۆدێرنی کار) بەو مانایە کە ئەمڕۆ ئێمە هەمانە بە هیچ شیوەیەک نییە. تەنانەت تا پێش (شۆڕشی فەڕەنسیی ١٧٨٩) شتێک نەبوو بە ناوی (کەرامەتی کار-Dignity of Work)، لەبەر ئەوەی هیچ شتێکێکش بە ناوی (کەرامەتی مرۆڤ -Human dignity) بوونی نەبوو. ئەوەی پێشتر هەبوو تەنها سەردەمی کۆیلایەتی و کاری بێگاریی بوو، کە بەگشتی بە خەڵکێک دەکرا کە کۆیلە کرابوون. بۆ نموونە لە مێژووی یۆنانی کۆناندا، جگە لە ئەسینایییەکان، کۆی شارستانێتیی ئەو وڵاتە لەسەر بنەمای سووکایەتیکردن بە کار دامەزرابوو، سپارتایییەکان فەزیلەتی سەربازییان بەسەر فەزیلەتی کارکردندا بەرز دەکردەوە. بە بڕوای ئەوان ئەریستۆکراتەکان نەدەبوو کار بکەن، چونکە کار پیس، قڕێژ، قێزەون و نزمە و دەبێت کۆیلەکان ئەنجامی بدەن، لە کاتێکدا سەربازانی جەنگاوەر وەک فەزیلەتی ڕاستەقینە دەبینران و لە چینی ئەریستۆکراتییەوە دەهاتن. پاشان سەردەمی فیودالیزم دێت، کە ئەم جارە مرۆڤی کارکەر دەبێتە وابەستە و بەستراوە بە زەوییەوە، تەنها بۆ ئەوە کار دەکات کە بژی و بژێوی و هێزی سبەی بەرهەم بهێنێت. کاتێک (لۆردێک)، ئاغایەک، خاوەن زەوییەک زەوییەکەی بفرۆشتایە، هەموو کارکەرانی سەر زەوییەکەش لەگەڵیدا دەفرۆشران و دەبوونە موڵکی ئاغایەکی دیکە. تەنانەت هاتوچۆش پەیوەندی بە قەواڵەی زەوییەوە هەبوو، کارکەرێک (یاخود ئیشکەرێک، کرێکارێک) لە ناوچە و شارێکەوە بۆی نەبوو بڕوات بۆ شار و ناوچەیەکی دیکە، چونکە بەگوێرەی ڕێککەوتن و عورف و دەستوری ئاغا و خاوەن زەوییەکان، ئەو کەسەی وەک بێگار لەسەر زەویکاری پێ دەکرا، دەبوو بۆ زەوی و شار و گوندی ئاغاکە ڕەوانە بکرێتەوە. بێگار ئەو کەسە بوو لەسەردەمی فیودالیزمدا نە کۆیلە بوو هاوشێوەی سەردەمی کۆن و نە کرێکاری مۆدێرن، مۆدێلێکی کارکردنی وابەستەی زەوی.

لەگەڵ هاتنی جیهانی مۆدێرندا، بە دیاریکراوی لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشە بۆرژوازییەکاندا، کە لە شۆڕشی فەڕەنسی ١٧٨٩دا دەگاتە لوتکە، بۆرژوازیی تازە هەم لە بواری بازرگانی و هەم پیشەسازیدا دەرکەوت. بۆرژوازیی تازە لەگەڵ کۆیلە، ڕەعییەت و وابەستەکانی زەوییەکانی پێشوودا یەک دەگرن و جەنگێکی بێ ئامان دژی بناغە و سەرجەم باڵەخانە دوو هەزار ساڵەکەی ئەریستۆکراتی و فیودالیزم ڕادەگەیەنێت. هەر لێرەوەیە کە دەبینین کاڕڵ مارکس و فریدریش ئەنگڵس لە «مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست، ١٨٤٨»دا ستایشێکی سەرسەختی بۆرژوازیی نوێ دەکەن چونکە مرۆڤی لە کۆتوبەند و وابەستەبوون بە زەوی و ئایین و فیودالیزم ڕزگار کردووە، لە جیاتی کرێکاری مۆدێرنی بەرهەم هێناوە کە پێی دەڵێن «پرۆلیتاریا». 2هەرچەندە ئەوان ئەوەش لەبیر ناکەن، کە بۆرژوازیی نوێ ئەم جارە بە فۆرمێکی دیکە کرێکار دەچەوسێنێتەوە و لەبری پاشکۆی زەوی، دەیکاتە کرێکاری کرێگرتە. واتا کرێکار ئەم جارە لەبری ئەوەی بە زۆر بێت ئازادانە هێزی کاری خۆی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بژی و بژێوی خۆی پەیدا بکات. ئەمەش بەو مانایەی کە بۆرژوازی ئەم جارە بە زۆر کرێکار و هێزی کار وابەستەی خۆی ناکات، بەڵام لە دەرەوەی نەزمی بۆرژوازی هیچ دەرفەتێک بۆ کار نامێنێتەوە. کرێکار بۆ ئەوەی بژی، ناچارە بچێتەوە ناو کارگە پیشەسازییەکانی بۆرژوازی و هێزی کاری خۆی بفرۆشێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی بەرهەمی دەهێنێت، خۆی نابێتە خاوەنی، بەڵکوو لەبری ئەوەی ئەنجامی دەدات ئەو کرێی کەمەیە کە خاوەن کار پێی دەبەخشێت. لێرەوە تیۆری (نامۆیی کار) سەر هەڵدەدات، واتا کرێکار لە پرۆسەی کارکردندا بۆ بۆرژوازی بە چوار قۆناغی نامۆبووندا دەڕوات:

یەکەم: «نامۆبوون لە بەرهەمی کارەکەی» واتا ئەوەی بەرهەمی دەهێنێت، خۆی نابێتە خاوەنی، بەڵکوو دەبێت پارەیەکی زۆر کۆ بکاتەوە، لە بازاڕ بیکڕێت.

دووەم: «نامۆبوون لە سروشت» بەو مانایەی کە کرێکار چیتر پەیوەندییەکی هەمەلایەنە و مرۆیی بە سروشتەوە نەماوە و بەڵکوو بەرهەمهێنان لەسەر وزەی زەوی و ژینگەیەک دەکات، کە کەسێکی دیکە داگیری کردووە ئەویش خاوەنکارە.

سێیەم: «نامۆبوونی کرێکار لە هاوڕێ کرێکارەکەی» لێرەدا چیتر پەیوەندی نێوان کرێکاران پەیوەندییەکی هاوڕێیانە و هاوپشتیی نییە بەڵکوو کێبڕکێیە، چونکە سەرمایەدار هانی کرێکاران دەدات بۆ کاری قوورستر، بۆ ئەم مەبەستەش پاداشتێکی کەم دەبەخشێتە بە کرێکاری ماندووتر و زەحمەتکێشتر، هەر بۆیە لە جیاتی هاوپشتی و پەیوەندیی یەکسان، سەردەمی کێبڕکێ و یەکتر لەناوبردن دەست پێ دەکات.

چوارەم: «نامۆبوون لە جۆری مرۆیی» واتا کرێکار چیتر خۆی وەک مرۆڤ و چالاکیی خۆی وەک چالاکییەکی مرۆیی نابینێت، هەروەها پەیوەندیی خۆی بە مرۆڤەکانی دەوروبەرییەوە لەدەست دەدات.3

کار وەک چالاکیی زیندووی ژیان

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە باس لە سەرهەڵدانی کار وەک چالاکییەکی زیندووی ژیان بکەین. ئێمە دەزانین ئەوانەی کار دەکەن کەمترین دەستکەوتی بەرهەمەکانیان بۆ خۆیان دەبێت، بەڵام ناکرێت نابێت لێرەدا بە شێوەیەکی دۆگمایی بڕوانینە پرسی کار، بەڵکوو لەجیاتی ئەوە ئێمە دەبێت بە شێوەیەکی دیالەکتیکی پرۆسەی کار ببینین. سەرهەڵدانی چەمکی (کەرامەتی کار)، هەر ئەوە نییە کە کرێکار دەکاتە پاشکۆ و ئەڵقەلەگوێی سەرمایە و کۆت و بەندی دەکات، بەڵکوو هەر ئەم پرۆسەیە یارمەتی دەدات لە بوونی خۆی وەک بکەرێکی سیاسی وشیار ببێتەوە، ئەم وشیاربوونەوەیەش پرۆلیتاریا دەکاتە بکەرێکی شۆڕشگێڕ.

هەڵبەت کاڕڵ مارکس یەکەم بیرمەندە لە مێژووی مرۆڤدا کە زۆر بەقووڵی و هەمەلایەنی تیۆریزەی چەمکی کاری کردووە. ئەو کار وەک کاتیگۆرییەکی تەواو گرنگ دەبینێت بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی. لە نووسراوێکیدا بە ناوی «لێکدانەوەکان دەربارەی ڕەگەزەکانی ئابووریی سیاسیی جەیمز میل»، مارکس تێگەیشتنێکی تەواو دیالەکتیکییانە بۆ چەمکی کار دەکات و دەنووسێت:

«کارەکەم دەبێتە بەرجەستەبوون و دەرکەوتنێکی ئازادیی ژیان، کەواتە دەشبێتە چێژوەرگرتن لە ژیان. بەڵام بە گریمانەکردنی لێرەبوونی خاوەندارێتیی تایبەت، کارەکەم تەنها نامۆبوونە لە ژیان، چونکە بۆ ئەوە کار دەکەم تا بژیم، بۆ ئەوە کار دەکەم تا بژێویی ژیان بەدەست بهێنم. کارەکەم ژیانی من نییە… بەگریمانەکردنی خاوەندارێتیی تایبەت، تاکایەتیی من بەڕادەیەکی وەها نامۆ و بێگانە دەبێت، کە ئەم چالاکییە دەبێتە چالاکییەک ڕقم لێی بێت، دەبێتە جۆرێک لە سزادانی من کە دوورە لەوەی لێکچوونی لەگەڵ چالاکیدا هەبێت. کەواتە کار تەنها چالاکییەکی زۆرەملێیە کە کەسانێک لە ڕێگای پێداویستیی دەرەکییەوە بەسەریاندا سەپاندووم، نەک بەهۆی پێداویستییەکی گرنگ و ناوەکی و جەوهەرییەوە».4.

لەو کاتەوە کە مارکس تێبینی و چاودێریی مانگرتنەکانی کرێکاران و خەباتەکانی خەڵک  و جووتیارانی دەکرد کە بۆ دار و درەخت و بۆ نیشتەجێبوون دەیانکرد، دەستی کرد بە بەکارهێنانی شیکاریی ڕەخنەییانەی خۆی دەربارەی ئابووریی سیاسی، تا کۆمەڵێک بنچینەی بەرجەستە و کۆنکرێتی بۆ تێگەیشتن  لە ماتریالیزمی تازە  بۆ مێژوو دابین بکات. چالاکیی مرۆیی، بە فراوانی وەک ڕەگەزێکی بنچینەیی بۆ ئەم ماتریالیزمە نوێیە دەبینرا. لە »دەستنووسە ئابووری و فەلسەفییەکانی ١٨٤٤»دا مارکس ئامادەکاری بۆ یەکەم کۆتێزی خۆی بۆ کار وەک چالاکییەکی زیندوو دەکات. بۆیە دەڵێت بوونی مرۆیی:

«چالاکیی خودی ژیانی مرۆڤ دەکاتە بابەت و ئۆبژێکتێک کە وشیاری و ئیرادەی ئەوە. ئەو خاوەن چالاکیی وشیارانەی ژیانە، ئەمەش دەستنیشانکردنێک نییە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا دەربکەوێت، چونکە چالاکیی وشیارانەی ژیان، ڕاستەوخۆ مرۆڤ لە چالاکیی ژیانی ئاژەڵی جیا دەکاتەوە. هەر لەبەر ئەوەشە کە خاوەن بوونێکی جۆرییە. تەنها لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ خاوەن بوونێکی وشیارانە و جۆرییە، ژیانی خۆی دەبێتە بابەت و ئۆبژێکتێک بۆ خۆی. هەر لەبەر ئەوەشە کە چالاکیی ئەو بریتییە لە چالاکیی ئازاد».5–

پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان بوونی کۆمەڵایەتی و سروشت لەم ڕووەوە، کاریگەریی ڕەهەندەکانی پەیوەندی نیوان خۆیان دەبیننەوە: واتا «ژیانی فیزیکی و ڕۆحیی مرۆڤ پەیوەست دەبێت بە سروشتەوە بەو مانا سادەیەی سروشت خۆی پەیوەست دەبێت بە خۆیەوە، چونکە مرۆڤ خۆی بەشێکە لە سروشت».6 کەواتە گۆڕینی سروشتی ئۆرگانی، کە بەهۆی چالاکیی مرۆیییەوە بەدیهاتووە، ناوبژیوان و نێوانگیرییەکی پێویست و گرنگە کە خۆی لەناو کارکردندا دەدۆزێتەوە، بە مانای «کەرەستە، بابەت و ئامرازی ژیانی چالاکانەی خۆییەتی».7 لێرەوەیە تێدەگەین بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی بناغەی خۆیان لەناو چالاکیی کاردا هەبووە و هەیە. ئەمەش لەلایەن مارکس و ئەنگڵسەوە بەتایبەتی لە کتێبی «ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی»دا فراوانتر دەکرێت، بە دیاریکراویش لەو شوێنەدا کە دەڵێن:

«لەم ڕووەوە یەکەم کردەی مێژوویی بریتییە لە بەرهەمهێنانی ئامرازی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی خودی ماتریال و کەرەستەی ژیان. لە ڕاستیدا ئەمەش بریتییە لە کردەیەکی مێژوویی، وە هەلومەرجێکی بنچینەییی سەرجەم مێژوو، کە تا ئەمڕۆش، هاوشێوەی هەزاران ساڵ پێش ئێستا، دەبێت هەموو ڕۆژێک و هەر کاتژمێرێک تەنها لە پێناوی مانەوەی ژیانی مرۆییدا بەدی بهێنرێت و ئەنجام بدرێت»8.

بەرهەمهێنانی ئامرازی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆیییەکان دواتر گۆڕا بۆ هەلومەرجێکی بنچینەییی ژیانی مرۆییی خۆی، بە واتا هەمان بناغەی پرۆسەی بەمرۆییبوون. کار وەک شتێک دەبینرا لکابێت بە ژیانی مرۆڤەوە، وەک ئەوەی ئەوان بەهۆیەوە بوونەتە بوونەوەرێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی:

«مرۆڤەکان دەکرێت لە ڕێگای وشیاری، ئایین یان هەرشتێکی دیکەی هاوشێوەوە لە ئاژەڵان جیا بکرێنەوە. هەر ئەو کاتەی دەست دەکەن بە بەرهەمهێنانی ئامرازەکانی بژێویان ڕێک لێرەوە خۆیان لە ئاژەڵان جیا دەکەنەوە، هەنگاوێک کە بەهۆی ڕێکخستنی جەستەیی و فیزیکییانەوە بەدی دێت و دەستەبەر دەبێت. لە ڕێگای بەرهەمهێنانی ئامرازی مانەوە و بژێویان، مرۆڤەکان ناڕاستەوخۆ ژیانی ماتریالیی خۆشیان بەرهەم دەهێنن».9

لێرەوەیە دەبینین کار وەک چالاکییەکی زیندووی ژیان سەر هەڵدەدات، وە کاتێک کار وەک ڕەگەزێکی زیندووی ژیان دەبینرێت، لە ڕاستیدا وەک خەسڵەتێکیشە کە بوونی مرۆیی لە بوونی ئاژەڵی جیا دەکاتەوە، هەر بۆیە دەبێتە ڕەگەزێکی بنچینەیی و سەنتڕاڵی مرۆڤایەتی. بێگومان مەحاڵە ژیانێکی کۆمەڵایەتی بەبێ بەدیهێنانی کردەیەکی بەرهەمهێنەرانەی ڕۆژانە درک پێ بکەین، بەڵام ژینگەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی خۆی گۆڕانی بەسەر مانا بنچینەیی و بنەڕەتییەکەدا هێناوە کە پێشتر لە ناو چەمکی کار و کەرامەتی کار و ئەو ئامانجەدا هەبوون کە بە هۆیەوە سەری هەڵدابوو. وەک پێشتریش ئاماژەمان پێ کرد، لێرەدایە کە کار وەک چالاکییەکی نامۆبوو دەردەکەوێت، لەبەر ئەوەی ئیتر کار وردە وردە لەناو سەرمایەداریدا و لەگەڵ سەقامگیرتربوونی سیستەمەکدا، لەوە دەکەوێت چیتر کار بێت وەک چالاکییەکی زیندوو، چالاکیی خۆ-بەدیهێنان و فراوانکردنی تواناکانی ژیان. ئەگەر کار بناغەی پێکهێنانی ژیانی زیندوو، چالاکیی ژیانی، بناغەی بەرهەمهێنانی هونەر، ئەدەب، جوانی و ئێستاتیکا و کۆی ئەو باڵەخانەیەی شارستانێتی بووبێت، ئەمڕۆ کار لەناو سەرمایەداریی نیۆلیبراڵدا خەریکە دەگەڕێتەوە پێش سەرهەڵدانی چەمکی «کەرامەتی کار».

ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە کار ئەو مانایەی لە دوو سەد ساڵی ڕابردوودا هەیبوو وەک بناغەیەک بۆ دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکان و ڕاگرتنی پایەکانی یەکسانی و یەکسانیی هەمەلایەنە، ئەمڕۆ لەناو کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەموو ئەو مانا و گرنگییەی خۆی لەدەست داوە. بەبێ بزووتنەوەی کار لە دوو سەد ساڵی ڕابردوودا، هەرگیز مێژووی کۆمەڵگە مرۆیییەکان نەیدەتوانی دەستبەرداری ڕیشەیی هەزاران ساڵەی ئەریستۆکراتی، فیودالیزم، کۆیلایەتی و ڕیشە کۆنەپارێزییەکانی هەرەمییەتی دەسەڵات و پیاوسالاری ببێت. بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ ئێمە شایەتحاڵین، بریتییە لە داکشاندنەوە و دابەزاندنێکی چەندایەتییانەی ناو بواری بەرهەمهێنان. لەبری خزمەتکردن بە بەهای بەکاربردن، کاری ئەبستراکت و ڕووت بەردەوامە لەوەی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە دروستکردنی بەهای ئاڵوگۆڕ و بەهای بۆ بازاڕبردن هەبێت. واتا دابینکردنی پێداویستییە ژیانییەکان لەپێناوی گەشەدان بە کولتوور و هونەر و ئەدەبی پێشکەوتووخواز. بەو مانایە، وەک (مارکس) لە «ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی»یدا ئاماژەی پێ کردووە کاتێک مرۆڤ شتێکی نەبێت بیخوات، شوێنێکی نەبێت تێیدا ئارام بگرێت و بحەسێتەوە، ئاساییشی داهاتووی مسۆگەر نەبێت، چۆن دەتوانێت فیکر، هونەر و ئایدیۆلۆژیا بەرهەم بهێنێت؟ هەر بۆیە دەبینین لەگەڵ داکشاندنەوە و کورتکردنەوەی کار لە ئەمڕۆدا بۆ نێو ژمارەی چەندایەتی و لەچۆنایەتیخستن، زۆرترین بیرە دواکەوتوو، کۆنەپارێز و ڕاستڕەوەکان گەڕاونەتەوە سەر سەکۆی سیاسی، وە هەڕەشە لە هەموو ئەو دەستکەوتانە دەکەن کە بە درێژاییی دووسەد ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی خەباتی بەردەوامی بزووتنەوەی کارەوە بەدیهاتوون. لەو سەردەمەی کە بزووتنەوەی کار بەهێز بوو وە لە لوتکەی ڕادیکاڵیزمی خۆیدا بوو، وردە وردە دەبینرا کە جیاکاری نێوان کاری فیزیکی و کاری فیکری لەکەمبوونەوەدایە، تەنانەت وای لێهاتبوو بە شێوەیەکی ماتەوزەی ناوەکی (پۆتێنشیاڵ) هەر کارکەرێک بتوانێت کاتی بەتاڵی بۆ بوارەکانی هونەر و ئەدەبیات و کولتوور تەرخان بکات و کار وەک چالاکییەکی ژیانی خۆی ببینێت. لێرەدا نەک بەو مانایە هونەر و کولتوور کار نەبن، بەڵکوو ژیانی کرێکار لە پرۆسەی کاردا تەنها بۆ دابینکردنی بژێوی و دوورکەوتنەوە لە کولتوور و هونەر بەهەدەر نەچێت، یاخود بە مانایەکی دیکە، ئەو کرێکارەش کە پیشەی کارەکەی، بۆ نموونە، بەرهەمهێنانی کەرەستەی خۆراکییە، دەرفەتی ئەوەشی هەبێت بەشداری لە بواری کولتوور و هونەردا بکات. ئەگەر نموونەیەکی سێرگی تریتیاکۆڤی هونەرمەند و فۆتۆگرافەری سۆڤێتی بهێنینەوە، ئەو ڕۆژنامەیەکی دامەزراندبوو، کرێکارانی هان دەدا کە لە کات و دوای کاتی کارکردن وێنەی فۆتۆگرافی بگرن و لە ڕۆژنامەکاندا بۆی بڵاو دەکردنەوە. لەبەرئەمەش تریتیاکۆڤلای بیرمەندانی سەرەکیی بواری فۆتۆگرافی، وەک واڵتەر بنیامین، زیگفرید کراکاوەر، لازلۆ مۆهۆلی-ناج و هتد دەبێتە بناغەدانەری فۆتۆگرافیی نوێ.10چونکە مرۆڤایەتی خەریک بوو ببێتە شایەتحاڵی نەمانی جیاوازی و درزەکانی کاری دەستی و کاری زەینی، واتا هەر کارکەرێک پۆتێنشیەڵی هونەرمەند و ئەدیبی هەبوو. مۆدێلی کار لەناو سەرمایەداریدا، کاری دەستی و کاری زەینی هێندە لەیەک دوورخستووەتەوە، ئەوەی کار دەکات ئاگای لە کولتوور و هونەر نەبێت و ئەوەشی خەریکی بواری کولتوورە لەڕووی سیاسییەوە هیچ سۆلیداریتی و هاوپشتییەکی لەگەڵ کرێکاردا نەبێت. ئەگەر ئەرشیڤی فۆتۆگرافیی ئەو پڕۆژەیە ببینینکە ئەمڕۆ بەشێکیان بوونەتە بناغەیەکی گەورە بۆ هونەری فۆتۆگرافی، بەبێ وردبوونەوە لە سیاقی مێژوویی، وا بیر دەکەینەوە ئەو فۆتۆیانە لەلایەن فۆتۆگرافەرانی پیشەییەوە گیراون(پرۆفیشناڵ)، لە کاتێکدا زۆربەی زۆریان لەلایەن کرێکارانی ئاسایی دوای گەڕانەوەیان لە کار ئەنجامدراون، زۆربەی کاتیش ڕۆژنامەکەی تریتیاکۆڤ کامێراکانی بۆ دابین کردوون.

ئێمە ئەمڕۆ لە سەردەمێکدا دەژین کار بە تەواوی ئەم مانایانەی لەدەست داوە، هەم ڕێژەی هونەرمەندان و داهێنەران و ئەدیبان لە کەمبوونەوەدایە و هەمیش هێزی کاری ڕووت لە هەڵکشاندایە. لە هەمان کاتدا نوخبەیەک ڕۆژ بە ڕۆژ کۆنتڕۆڵی مۆزەخانەکان، گەلەرییەکان، هونەرە جوانەکان و هتد دەکات، لە بەرانبەردا ڕێگە بۆ جۆرێک لە ئەستێرەکانی وەک هۆلیوود خۆش دەکات کە ببنە خزمەتکاری ئایدیۆلۆژیی ئەم نەزمە نوێیەی نیۆلیبرالیزم. لەم سەردەمەدا کۆمەڵگە سەرمایەدارییەکان بەتەواوی پێگە کارییەکانیان نادڵنیا و بێ ئاساییش کردووە، مرۆڤ بۆ ئەوەی بمێنێتەوە و درێژە بە بژێوییەکانی بدات، ناچارە چەندین جۆری کار هەڵبژێرێت و هەموو ووزەی خۆی تێدا بەگەڕ بخات. ئەمەش نەک تەنها لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دووری دەخاتەوە، بەڵکوو کۆی توانا ناوەکییەکانی بۆ داهێنانی ئەدەبی، هونەری و کولتووری لەدەست دەدات و دەبێتە ئامێرێکی ڕووتی کارکردن کە هەموو ڕۆژێک ڕاکەڕاکییەتی بەدووی سبەینێیەکدا لە برسان نەمرێت. لە سەدەی نۆزدەدا (مارکس) بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە دەبێت ڕۆژ و کاتی کار کەم بکرێتەوە وە کاتە بەتاڵەکان لەپێناوی پەروەردەی هزری و هونەری و کولتووریدا هەڵبکشێنرێن، تا کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنی پێشکەوتووخواز لەدایک ببێت. ئەمڕۆ نیۆلیبراڵیزم ڕۆژ بەڕۆژ ئەم دەستکەوتانە لەناو دەبات و کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی بردووەتەوە ناو دڵی دواکەوتووییەوە، بێ هۆ نییە ئەمڕۆ بیرمەندانێکی زۆر باس لە گەڕانەوەی سەردەمە تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست دەکەن، کە تێیدا مرۆڤ دەبێتەوە بە پاشکۆی زەوی. هەرچەندە وەک بەشێک لە کۆمەڵناسان باسی دەکەن ئەمڕۆ مرۆڤ بە پاشکۆبوونی بۆ دیجیتاڵ، لە کار وەک چالاکییەکی ڕاستەقینەی ژیان دوور کەوتۆتەوە.

ئەوانەی تا ئێرە باسمان کردن دەکرێت وەک بنچینەیەک وەربگیرێن تا لە مەبەستی کار تێبگەین، بەو ئامانجەی کە سەرەڕای ڕەهەندە نامۆکەرەکانی، لە ڕوانگەی دیالەکتیکییەوە، کار لەناو سیستەمی سەرمایەداریدا بیبینین، چونکە کار ڕەهەندی ڕزگاریخوازانەی هەبووە و وشیاریی مرۆڤی هەڵکشاندووە.

لێرەدا پێویستە بچینە ناو بابەتێکی گرنگەوە و ئاماژە بەوە بکەین کە لە ڕابردوودا کار گرنگییەکی زۆری هەبووە بۆ ڕزگاربوونی ژنان. سەرمایەداریی سیستەمێکی دژبەر و ناکۆکە، ئەگەر دیالەکتیکی لێی بڕوانین، دەبینین بەبێ ئەوەی خۆی ویستبێتی دەرفەتی خوڵقاندووە کە کۆمەڵگەیەکی نوێی جەماوەری سەر هەڵبدات و ژنان تێیدا ڕۆڵێکی بنچینەیییان گێڕاوە بەتایبەتی لە گۆڕینی کۆمەڵگەی نەریتیدا. لەبەر ئەوە مارکس ستایشی ناکۆکییەکانی سەرمایەداری دەکرد، چونکە ئەو بیرمەندێکی وشیاری ناکۆکییەکان و، دیالەکتیکزانێک بوو، هەر بۆیە نزیکبووەوە لە زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا، یاخود لانی کەم دەستی کردبوو بە بیرکردنەوە لێیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک. لەوەش زیاتر، لای مارکس، ناکۆکییەکان وەک بکەری بنچینەییی گۆڕانکاری ستایش دەکران، کە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی بەرەو پێشەوە دەبەن. ئەم ڕوانینە یەکگرتووە دەربارەی پەیوەندیی بەناویەکداچووی نێوان ناکۆکی، جووڵە و گۆڕان لە دیالەکتیکی هێگلی وەرگیرابوو، بۆیە باش دەبێت ئەگەر جەختکردنەوەکەی هێگل لەسەر ئەم خاڵە بهێنینەوە:

«شتێک دەجووڵێت، نەک لەبەر ئەوەی لە ساتێکدا ئەو شتە لێرەیە و لە ساتێکت دیکەدا لەوێیە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی لەم ساتە و لە هەمان ساتدا لێرەیە و لێرە نییە، واتە لەم ‘لێرە’بوونەدا، بە جارێک هەیە و نییە. دیالەکتیکزانە کۆنەکان دەبێت ڕێگەیان بە ناکۆکییەکان دابێت کاتێک لە جووڵەدا ئاماژەیان پێ کردووە؛ بەڵام ئەمە بەدووی ئەوە ناکەوێت کە بۆیە جووڵە بوونی نییە، بەپێچەوانەوە، ئەو جووڵەیە، خودی ناکۆکیی بوونە».11.

لە کاتێکدا ئەمڕۆ هەمووان دان بەوەدا دەنێن و لەسەر ئەوە کۆکن کە مارکس «ڕادیکاڵترین شۆڕشگێڕی دژە-سەرمایەدارییە»، لە بەرانبەردا (جۆن ستوارت میل و ئەلێکسی دو توکڤیل) وەک دوو سەرسەختترین لایەنگرانی سەرمایەداری و لیبراڵیزم دەبینن. کەچی ئەگەر ورد ببینەوە، دەبینین (مارکس) لە زۆر شوێندا دیالەکتیکییانە ستایشی سەرمایەداری کردووە بەوەی، کە ڕێگەی خۆش کردووە جەماوەرێکی بەرفراوان لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە. خەڵک  بەهۆی هەڵکشان و زۆربوونی مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییەوە، دەتوانن بەشداری لە کاڵا بەرهەمهێنراوەکانی کۆمەڵگادا بکەن، ئەگەر بە شێوەیەکی فراوانیش نەبێت، لەم ڕووەوە جەماوەران و کارکەران بەشداری لە ڕادیکاڵیزەکردنی مۆدێرنیتەی نوێدا دەکەن. کتومت لەو شوێنانەدا (جۆن ستوارت میل)، ڕادیکاڵترین بیرمەندی سەرمایەداری، دژی سیستەمەکە دەوەستێتەوە، میل کە هاوکات بە لایەنگری بزووتنەوەی ژنانیش ناسراوە، کەچی ترسی خۆی لە زیاتر بەرەوپێشچوونی ئەم سیستەمە ناشارێتەوە. سستەمێک کە ڕەنگە ڕۆژێک ژنان دەسەلات بگرنە دەست، چونکە دەسەڵاتی جەماوەر لەناو بزووتنەوە ڕاستڕەوەکانی سەدەی بیستدا، وەک کۆمەڵگەی ژنان دەبینران و سوێندیان خواردبوو دەسەڵاتی پیاو بگەڕێننەوە، هەر بۆیە لەوانەیە ڕۆژێک ئەم جەماوەرە «ژنانەیە» دەسەڵاتی کاروبارەکان بگرێتە دەست. (میل) خەم بۆ کۆمەڵگەی پێش سەرهەڵدانی سەرمایەداری دەخوات کە تێیدا تاکی خاوەن ئیمتیاز، هەڵبەت ئەریستۆکرات و فیۆدالی باوکسالار، دەسەڵاتی ڕەهای هەبوو:

«ئاراستەی گشتیی شتەکان لە سەرتاپای جیهاندا دەیەوێت پرەنسیپی ئاسایی و بەتاڵ بکاتە دەسەڵاتی بەهێز و ڕوو لەهەڵکشان لەناو مرۆڤایەتیدا. لە مێژووی کۆن، لە سەدەکانی ناوەڕاست و لە ئاستێکی ڕوو لەنەماندا بە درێژاییی تێپەڕین لە فیودالییەوە بۆ ئەمڕۆ، تاک دەسەڵاتێک بوو لە خۆیدا ….12. لە ئێستادا تاکەکان لە قەرەباڵغییدا ون دەبن. لە سیاسەتدا تەنها دەسەڵاتێک کە شایستەی ناو بێت، بریتییە لە [دەسەڵاتی] جەماوەر و [دەسەڵاتی] حکوومەتەکان لە کاتێکدا خۆیان دەکەنە ئۆرگانی ئاراستەکان و غەریزەکانی جەماوەرەکان».13

جۆن ستوارت میل مۆدێرنیتە وەک داهێزران و داخورانی پێشکەوتووانەی ڕۆحی تاکایەتی لەقەڵەم دەدات و ئایدیالەکەی ئەو بۆ تاکگەراییش، لە ڕابردوو دایە. گێڕانەوەکەی ئەو، هەڵگێڕانەوەیەکی مێژووی باوی «ویگ»(Whig)ە [ویگ گروپ و دەستە و حزبی سیاسیی سەدەی هەژدە و نۆزدەی بریتانیا بوو کە لیبرالیزم لێیەوە سەرچاوەی گرت]: تاکگەرایی، کە باوەڕ و بنچینەی لیبراڵی بەهێز دەکرد، لە لوتکەی خۆیدا، لە مێژووی کۆن و سەدەکانی ناوەڕاستدا بوو. لەو کاتە بەدواوە، تا «ساتی ئێستا»، تاکگەرایی بریتییە لە ساتی حیکایەتێکی غەمگینی لەدەسەڵاتکەوتن، سنوورداربوون و تەنگەبەربوونی دەستپێشخەریی تاکەکەسی، لە بەرامبەردا سەرهەڵدانی دەستەجەمعییەت (کۆلەکتیڤیزم). میل  هۆشداری دەدات لەدژی کۆلەکتیڤیزمی ئیفلیجکەر و ڕوانگەی کزی و سستی و لاوازیی جۆرە-چینییەک، کە سەرتاپای بریتانیا دەتەنێتەوە؛ تەنها دووبارە دەرکەوتنەوەی بلیمەتی، هەڵکشان و بەرزبوونەوەی ئەو تاکانەی ڕۆژێک بریتانیایان مەزن کردبوو لەوانەیە بتوانن «بەر بە داڕمان و داوەشانەکەی بگرن».14

سەرمایەداری لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی فراوان دامەزرابوو، ئەگەرچی بۆ (مارکس)، بەرهەمهێنانی فراوان، بێزارکەر بوو، بەڵام لەڕووی ماتەوزە و پۆتێنشیاڵەوە ڕزگارکەر بوو: هاندەر بوو لە بەکۆمەڵایەتییکردنی کار بە ئاستێک هەرگیز پێشتر نەبینرابوو، تا ئەو خاڵ و ئاستەی چیتر تاکی دابڕاو تەنها کۆمەڵگا دروست ناکات، بەڵکوو کۆمەڵگا دەبێتە تاک. لەم ڕوانگەیەشەوە، سەرمایەداری تۆوی دژی مەبەستەکانی خۆی دەچێنێت – تۆوەکانی داهاتوو.15 بە شێوەیەکی پارادۆکس، (مارکس)، سەرسەختترین و ڕادیکاڵترین ڕەخنەگری سەرمایەداری، بەرانبەر بە داهاتووی «سەرمایەداری» زۆر گەشبینتر بوو لە زۆربەی نەیارە بۆرژوازییە پرۆ-سەرمایەدارییەکانی خۆی. نەک بەتەنها بەهۆی ئیمانی خۆی بە شۆڕشی پرۆلیتاری نزیک، کە کۆمەڵگای بۆرژوازی و دامەزراوەکانی لەناو دەبات، بەڵکوو لەو ڕوانگەیەشەوە دەیبینی ئەو جووڵەیەی سەرمایەداری و بۆرژوازی بەبێ ویستی خۆیان بەگەڕیان خستووە، دەرفەتێکی گرنگ دەداتە دەستی ئەوانەی هەر ئەو سیستەمە دەیەوێت بیانچەوسێنێتەوە. زۆر گرنگە ئاگامان لە هێنانەوەی تەواوەتیی ئەو ڕاستییە هەبێت کە لای (مارکس) هێزی بنچینەییی شۆڕشگێڕ لە کۆمەڵگای بۆرژوازیدا و لە زۆر ڕووەوە لە دژی ئەو کۆمەڵگایە بریتییە لە «ناکۆکیی زیندوو»، واتا سەرمایە خۆی. 16p.421.ئەم ڕوانگانە دواتر دەچنە نێو ئەرگومێنتە زیاتر پێگەشتووەکەی (مارکس)ەوە، کە لە (کتێبی سەرمایە)دا باسیان دەکات. من دوو نموونە دەهێنمەوە:

«پیشەسازیی مۆدێرن هەرگیز فۆرمی هەنوکەیی پرۆسەیەکی بەرهەمهێنان وەک فۆرمێکی کۆتایی و بڕاوە نابینێت و ئاوا مامەڵەی لەگەڵدا ناکات. لەبەرئەوە بناغە تەکنیکییەکەی شۆڕشگێڕانەیە، لە کاتێکدا هەموو مۆدێلەکانی پێشووی بەرهەمهێنان لە جەوهەردا کۆنزەرڤاتیڤ بوون […] پیشەسازیی گەورە و فراوان، بەهۆی خودی کارەساتەکانییەوە، وادەکات ناسینەوەی جیاوازیی کار و لەمڕووەوە تواناییی کرێکار بۆ ژمارەی لایەنی زۆری جۆرە جیاوازەکانی کار ببرێتە نێو پرسیاری مەرگ و ژیانەوە […] دڕندەیی و فڕێدانی دانیشتووانی چینی کرێکار و هێشتنەوەیان بە بەدبەختی، […] دەبێت لەلایەن مرۆڤێکی تاکەوە شوێنی بگیرێتەوە کە بە موتڵەقی ئامادەیە بۆ جۆرە جیاوازەکانی کار کە پێویستیان پێیەتی؛ تاکی نیمچە گەشەسەندوو،کە تەنها هەڵگری وەزیفەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەتمەندکراوە، دەبێت لەلایەن تاکێکی بەتەواوەتیی گەشەسەندووەوە، شوێنی بیرێتەوە».17

بە کورتی، کۆمەڵگەی مۆدێرن و مۆدێرنیتە کە بەمانای کۆمەڵگەی جەماوەری دەهاتن، تێیدا کۆی ئەو بکەرە مرۆیییانەی بە درێژاییی مێژوو ژێرپێ خرابوون، بێ ناو مابوونەوە وە سەرکوتکرابوون، لە کاتێکدا  ئەمڕۆ وەک بکەرێکی وشیار لەسەر سەکۆی شانۆکە دەرکەوتون، کە ئەوانیش کرێکارانی مۆدێرن: ژنان و پیاوان بوون. هەرلەبەر ئەوە بوو سەدەی بیست، سەرەتای سەرهەڵدانی بیری ڕاستڕەوی و فاشیزم، بەڵێنی ئەوەی دەدا دەسەڵاتی کۆنی پیاوانی ئەریستۆکرات دژی بەژنانەییکردنی کۆمەڵگەی نوێ، بگەڕێننەوە. بۆ نموونە دامەزرێنەری فاشیزمی ئیتاڵیی (بینیتۆ موسۆلینی) نەیدەشاردەوە، کە دیموکراسی و کۆمەڵگەی جەماوەری و مارکسیزم وەک ژنانەییکردنی کۆمەڵگە دەبینێت و فاشیزمیش وەک گەڕاندنەوەی ئیرادەی پیاو. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نابێت بیرمان بچێت، لە مێژوودا هیچ کەس هێندەی مارکس دژی کاریگەرییە کوشندەکانی سەرمایە و سەرمایەداری لەسەر کرێکاران (پیاوان و ژنانی کرێکاری تازە دەرکەوتوو)، جووتیاران و منداڵان نەینووسیوە و خەباتی لە دژ نەکردووە.  ئەوەی لەم بڕگەیەدا ویستمان باسی بکەین، لە پەیوەندیدا بە سەرهەڵدانی چەمکی کارەوە، تێگەیشتنی دیالەکتیکیی مارکس بوو بۆ کۆی مێژووی سەرهەڵدانی سەرمایەداری.

دۆڕانی مێژووییی ژنان و دابەشکردنی کاری کۆمەڵایەتی

چۆن و بۆ ژنان لە مێژوودا دۆڕان؟ چەندین ئەنترۆپۆلۆژیستی بەناوبانگ لەم پرسەیان کۆڵیوەتەوە، دیارترینیان (لویس هێنری مۆرگان) و پاشان ئەنترۆپۆلۆیستەکانی سەدەی بیست، لەوانە (گۆردن چایەلد). هەروەها لە کتێبی «بنەڕەتی خێزان، خاوەندارێتیی تایبەت و دەوڵەت» (١٨٨٤) (فریدریش ئەنگڵس)لە پەیوەندیدا بە پرسی گۆڕانی کارەوە زۆر بەوردی  و بە دوور و درێژی لێکۆڵینەوە لەم پرسە دەکات، بەڵام هەروەها بە فراوانیش پشت بە (هێنری مۆرگان)ی ئەنترۆپۆلۆژیست دەبەستێت. ئەم کتێبە، یەکەم بناغەدانانی شیکارییەکی بەرفراوانی ماتریالیستی بۆ چەوساندنەوە، سەرکوت و دۆڕانی ژنان لە مێژوودا بەدەستەوە دەدات. (ئەنگڵس) دەڵێت سەرکوت و دۆڕانی ژنان دیاردەیەکی «سروشتی» یان حەتمی نەبووە، بەڵکوو پەیوەندی بە گەشەسەندنی کۆمەڵگەی چینایەتییەوە هەبووە. خێزان (و لێرەدا پەیوەندییەکانی نێوان سێکس و ڕەگەزەکان) دامەزراوەیەکی سروشتی و نەگۆڕ نییە. فۆرمەکانی خێزان لە مێژوودا گۆڕانکاریی گەورەیان بەسەردا هاتووە تا گەیشتوون بەم فۆرمەی ئەمڕۆ. کەواتە ئەو بانگەشەیەی خێزان وەک موقەدەسترین و نەگۆڕترین دامەزراوەی ناو مێژووی مرۆیی دەبینێت، ڕیشەی لە چەوساندنەوە و بەپاشکۆکردنی ژندا هەیە بۆ پیاو. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە هەمیشە دەبێت سەیری پەیوەندی نێوان فۆرمەکانی خێزان و شێوازەکانی بەرهەمهێنان لەنێو کۆمەڵگە چینایەتییە جۆراوجۆرەکاندا بکەین: گۆڕانکاری و وەرچەرخانەکانی ناو بەرهەمهێنان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە فۆرمی خێزاندا. ئەگەر کۆمۆنەی سەرەتایی لەسەر بنەمای ڕاو و کۆکردنەوە ژیابێت، فۆرمی خێزانی ئەو کۆمۆنەیە جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ فۆرمی خێزانی سەردەمی کۆیلایەتی هەبووە، وە کۆیلایەتی لەگەڵ فیودالیزم و فیودالیزم لەگەڵ سەرمایەداریدا.

(ئەنگڵس) بنەچە و بنەڕەتی خێزانی چەوسێنەر و سەرکوتکەر دەگەڕێنێتەوە سەر ڕیشە و دەستپێکەکانی خاوەندارێتیی تایبەت و دابەشکردنی کۆمەڵگە بۆ نێو چینەکان. لە کۆمەڵگە پێش-چینایەتییەکاندا، دابەشبوونێکی سێکسوالییانەی کار هەبووە، بەڵام هیچ ئەنترۆپۆلۆژیستێک ئەوەی تۆمار نەکردووە، کە ئەم دابەشبوونە بووبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەوساندنەوە و سەرکوتی سیستەماتیکی ژنان. غیاب و نائامادەیی زیادەی بەرهەمهێنان و پێداویستیی بەرهەمهێنان بۆ مانەوە، بەگشتی جۆرێک یەکسانیخوازیی سەرەتایی بەسەر ئەم کۆمەڵگەیانەدا سەپاندبوو، کە لە مێژوودا «کۆمۆنیزمی یەکەم» یان «کۆمۆنیزمی سەرەتایی» (primitive communism) ناو دەبرێت. بەڵام، هەرکە خاوەندارێتی و میراتی خاوەندارێتی بووە بابەتی ئەو کۆمەڵگەیانە، مافی پێشووی دایک واتا سەردەمی هەڵگرتنەوەی نەوە لە ڕێگەی دایکەوە نەک باوکەوە دەبوو لەناو بچێت و هەڵبوەشێتەوە. لەو سەردەمەدا پێچەوانەی مافی باوک بۆ هەڵگرتنەوە و دیاریکردنی ڕەچەڵەکی نەوە، دایک ئەو دەسەڵاتەی هەبوو. ئەنگڵس بەم لەناوچوونە دەڵێت «شکستی مێژووییی جیهانیی ڕەگەزی مێ» (die weltgeschichtliche Niederlage des weiblichen Geschlechts)، هەر کە «پیاو دەسەڵاتی لە ماڵیشەوە بەدەستەوە گرت؛ ژن دابەزێنرایە سەر ئاستی خزمەتکار؛ بوو بە کۆیلەی حەز و هەوەسی پیاو و بووە ئامرازێکی ڕووت بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ بۆ پیاو».18.

لەگەڵ سەرهەڵدانی خێزاندا، گۆڕانکاری بەسەر سروشتی کارکردنی ماڵەوەشدا هات. کاری ماڵەوە چیتر کارکردن و جووڵەیەکی کۆمەڵایەتیی هاوبەش نەبوو، بەڵکوو ژن بووە خزمەتکارییەکی تایبەت وەک کۆیلەیەک لە ماڵەوە، کە لە هەرێمی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی وەدەرنرا. هەروەها لەڕووی ئابوورییەوە بووە پاشکۆ و وابەستەی پیاو و ناچار کرا بە تاکهاوسەری. (ئەنگڵس) بەردەوام دەبێت و دەڵێت لەناوەوەی خێزاندا، پیاو نوێنەرایەتیی بۆرژوازی و ژن نوێنەرایەتیی پرۆلیتاریای دەکرد، کە ئەمە داڕشتنێکی نەخوازراو و غەمگینە، لەبەرئەوەی وایدەکرد کە ئیتر پیاو ڕۆڵی دوژمن وەربگرێت. بەڵام خاڵی سەرەکیی کە (ئەنگڵس) دەیویست بیخاتەڕوو ئەوە بوو بڵێت «یەکەم مەرجی پێویست بۆ ڕزگاریی ژنی هاوسەردار، ئەوەیە سەرجەمی ڕەگەزی مێ بگەڕێنێتەوە ناو هەرێمی گشتی و پیشەسازیی گشتی و … ئەمەش خۆبەخۆ ئەوە دەخوازێت خەسڵەتی خێزانی تاکهاوسەر وەک یەکەیەکی ئابوورییانەی کۆمەڵگا، لەبنەوە هەڵبکێشرێت و هەڵبووەشێنرێتەوە».19

پاشان باس لەوە دەکات، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتیی داهاتوو بناغە ئابوورییەکانی ئەم فۆرمەی خێزان و تاکهاوسەری و تەواوکارەکانی، واتا سۆزانیگەری وێران دەکات. تەنها ئەوەی کە تاکە خێزانێک چیتر یەکێتیی ئابووریی کۆمەڵگە نەبێت (هەم بنەڕەتی دابینکردنی بژێوی لەسەر بنەمای یاسای خێزان، پیاو وەک بەرپرسی دابینکردنی ئابووری و هەم خێزان وەک یەکەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ دابینکردنی ئابووری کە دیسان پیاو دەکاتەوە بە ڕەمزی باڵادەستی و کاری ژن لە ماڵەوە دەکاتە دەرەوەی یەکەی ئابووریی ئازادەوە و دەیخاتە چوارچێوەی ناچارییەوە)، ئەوا کاری ماڵەوە و چاودێریی منداڵ بە کۆمەڵایەتی و سۆسیالیزە دەکرێت، وە ئەمەش خۆبەخۆ دەبێتە بناغەی ڕزگاریی سێکسوالیی ژنان. دەبێت ئەوەش بڵێین کە ئەنگڵس تەواو بێ بەری نەبوو لە پێشبڕیارەکانی ڕۆژگارەکەی خۆی و لەبەر ئەوە نەیتوانیی پێشبینیی کاریگەریی کاری هەرزان، کۆنتڕۆڵی منداڵبوون و لەباربردن بکات. واتە کەمتر پێشبینیی گەشەسەندنی تەکنیکەکانی وەک منداڵبوونی بلووری بکات کە ڕوانگە و ئاسۆی جیابوونەوەی تەواوەتیی سێکس و بەرهەمهێنانەوە/نەوەخستنەوە دەکاتەوە. بیرمان نەچێت کە (ئەنگڵس) لە سەدەی نۆزدەدا دەینووسی کە پێشکەوتووترین وڵاتە پیشەسازییەکان هێشتا ڕێگەیان بە خوێندنی ژنانیش نەدەدا چ بگات بەوەی خاوەن مافی دەنگدانی گشتی بن، لەبەر ئەوەی هەموو ئەمانە زۆر درەنگتر سەریان هەڵدا. هەروەها پێی وابوو سۆسیالیزم دەبێتە هۆی گەشەسەندنی «فۆرمێکی باڵاتر»ی هاوسەرگیری. بەڵام ئاماژەی بەوەش دەکرد کە ئەمە بێگومان نابێت لەپێشەوە دیاری بکرێت یان لەپێشەوە بڕیاری لێ بدرێت:

«ئەوەی دەتوانین ئێستا مەزەندەی ئەو شێواز و ڕێگەیە بکەین تێیدا پەیوەندییە سێکسوالییەکان دوای کەوتنی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری ڕێک دەخرێن، بەگشتی بریتییە لە خەسڵەتێکی نێگەتیڤ، بەگشتی سنووردارە بەرانبەر بەو شتەی نامێنێت و ون دەبێت. بەڵام ئایا پەیوەندییەکی نوێ دروست دەبێت؟ ئەمە ئەو کاتە وەڵام وەردەگرێتەوە کە نەوەیەکی نوێ چرۆی کردبێت: نەوەیەکی نوێی ئەو پیاوانەی هەرگیز باوەڕ بە کڕینی خۆبەدەستەوەدانی ژن بەرانبەر بە پارە یان هیچ ئامرازێکی دیکەی کۆمەڵایەتی دەسەڵات و هەیمەنە ناناسن؛ نەوەیەکی ژنان بە هیچ شێوەیەک دان بەخۆبەدەستەوەدانیان بۆ پیاوان نانێن و بیر لە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی دیکە ناکەنەوە پەیوەندیی خۆشەویستیی ڕاستەقینە نەبێت یان ئەو ژنانەی تەواو ڕەتی دەکەنەوە بەهۆی ترسی دەرەنجامە ئابوورییەکانەوە خۆیان ڕادەستی خۆشەویستەکانیان بکەن».20

سەرەڕای هەندێک لە کەموکوڕییەکانی، کتێبەکەی ئەنگڵستا ئەمڕۆش وەک بناغەیەکی سەرەکی ماوەتەوە بۆ تێگەیشتن لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی بەپاشکۆبوونی ژنان و چەوساندنەوەیان. لە دوای سەدەی نۆزدەوە، هەڵبەت گەشەی تیۆری ئەنترۆپۆلۆژیی زیاتر بووە و زۆر زانیاریی بەسوودتر کەوتوونەتە بەردەستی مرۆڤایەتی وردتر بچنە ناو بنج و بناوانی کێشەکان و ڕووداوەکانەوە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان، جۆری مرۆڤ (genus homo) نزیکەی سێ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەرکەوتووە، بەڵام جۆری ئێمە، کە بە مرۆڤی هۆشمەند (homo sapiens) ناسراوە، سێ سەد هەزار ساڵ پێش ئێستا پەیدابووە. هەڵبەت ئەنگڵس دەڵێت یەکەم دابەشبوونی کاری سێکسوالی لەگەڵ کۆتاییی کۆمۆنەی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، بەڵام هەندێک لە لێکۆڵینەوە ئارکۆلۆژییەکان شوێنەوارەکانی ئەم دابەشبوونە دەبەنەوە سەر قۆناغی بەردینی دوایین (٤٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا). هەڵبەت خۆبەخۆ ئەمە بە مانای پەیوەندییە نایەکسانەکانی نێوان سێکس و ڕەگەزەکان نەدەهات وەک لەو کۆمەڵگانەدا بوو بە باو کە پشتیان بە نەریتی ڕاوکردن-کۆکردنەوە دەبەست، کە تێیدا پیاوان دەبنە ڕاوچیی و ژنان دەبنە کۆکەرەوە. لەو سەروبەندەدا، وردە وردە پیاو لەڕووی فیزیکییەوە خۆی بە بەهێزتر دەزانێت چونکە توانای ڕاوکردنی هەیە و ژن بە لاوازتر دەبینێت چونکە لەسەر کێڵگەکاندا بەروبووم کۆ دەکاتەوە کە مەترسی لە پشتەوە نییە. واتە پیاو ڕیسک دەکات و ژن توانای ڕیسککردنی نییە. ئەمە ڕووداوێکی مێژووییە، کە ئەنگڵس بە شکستی مێژووییی ژنان ناوی دەبات نەک ڕووداوێکی سروشتی کە ئەفسانەکان، ئایینەکان، فەلسەفە فیودالی و بیرە کۆنەپارێزەکان وەک «یاسای سروشت» دەیبینن. ڕووداوە مێژوویییەکان هەمیشە لەگۆڕاندان، شکستی مێژووییی ژنان دەکرێت هێمایەک بێت سبەی ببێتەوە سەرکەوتن و بردنەوەی مێژوویی، نەک لێکدانەوەی سروشتناسی و جیۆلۆجی و ئیلاهیناسانە بۆ ئەوەی «هەروا بووە و هەروا دەبێت»، شتێک لە لێکدانەوەی مێژووییدا بە ناوی «هەروا بووە و هەروا دەبێت» نییە. یاسای مێژوویی یاسایەکی جێگیر و سەقامگیر و ڕەق و بەردین نییە، وەک یاسای سروشتی، بەڵکوو لە بنەڕەتدا زۆرێک لە بیرمەندە مارکسیستەکانی کۆتاییی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست تەنانەت خودی چەمکی «یاسای سروشتیی»شیان بردە ژێرپرسیارەوە و وەک بەرپرس و بە هۆکاری چەوساندنەوەی هەزاران ساڵەیان لەقەڵەم دا. پرسی یاسای سروشتی نەک تەنها کۆمەکی بە باوکسالاری/پیاوسالاری کردووە کە بەدرێژایی چەندین هەزار ساڵ وای کردووە کە ژن وەک پاشکۆ لێ بکات، بەڵکوو بە فراوانی لە سەدەی بیستدا دەگەڕێتەوە و نازیزم ئەم یاسایە بۆ پرسی نایەکسانیی نەتەوەکانیش بەکار دەهێنێت. واتا یاسای سروشت ڕەوایەتی بە کۆڵۆنیالیزمی نازی و داگیرکردنی وڵاتان و گەل و نەتەوە بچووکترەکان دەدات.

ئەوەی جێگەی مەبەستی ئێمەیە، ئاوابوون و نەمانی کۆمەڵگەی یەکسانیخواز سەرەتایییە کە وردە وردە شوێنی خۆی بۆ هەڕەمییەتی پیاوەتی و پەیوەندییە نایەکسانەکانی نێوان ڕەگەزەکان خۆش دەکات.  ئەمەش گۆڕان بەسەر چەمک و کاتیگۆریی خۆشەویستییشدا دەهێنێت، هەروەک ئەلێکساندەر کۆلۆنتای، ژنە بیرمەند و شۆڕشگێڕی مارکسیست، لە کتێبی «ڕێخۆشکردن بۆ ئیرۆسی باڵدار»دا (١٩٢٣) باسی کردووە:

«لە ڕەوتی مێژووی هەزار ساڵەی کۆمەڵگەی مرۆییدا، خۆشەویستی لە غەریزەی سادەی بایۆلۆژییەوە – زەروورەتی بەرهەمهێنانەوە کە لە هەموو بوونەوەراندا لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین هەیە – گەشەی کردووەتە نێو ئاڵۆزترین هەست و سۆزەوە کە بە بەردەوامی کۆمەڵە ڕەهەند و لایەنێکی نوێی فیکری و هەستەوەری بەدەست دەهێنێت. […] لە هەموو قۆناغەکانی گەشەسەندنی مێژووییدا کۆمەڵگە کۆمەڵێک نۆرم و بەهای دامەزراندبوون پێناسەی ئەوەی دەکرد کەی و چۆن خۆشەویستی ‘ڕێگەپێدراوە’ (واتا وەڵامی کام بەرژەوەندییەکانی یەکەی کۆمەڵایەتیی هاوبەشی باو دەداتەوە). […] لە قۆناغی خێڵەکییدا خۆشەویستی وەک خزمایەتیی وابەستەیی دەبینرا (خۆشەویستیی نێوان خوشکان و برایان، خۆشەویستی بۆ دایکان و باوکان). کولتووری کەونارای قۆناغی پێش-مەسیحی خۆشەویستی-هاوڕێیەتی خستە سەرووی هەموو شتێکەوە. جیهانی فیودالی دەستی کردبوو بە ئایدیالیزەکردنی عەشقی شاسوارانەی ئەفلاتوونی نێوان ئەندامانی هەموو ڕەگەزە پێچەوانەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری. بۆرژوازیی عەشقی تاکهاوسەریی کردە ئایدیالی خۆی».21

دابەشکردنی کار و پەیوەندییەکانی خاوەندارێتی بە فراوانیی بەدرێژایی دوو هەزار ساڵ لە ڕێگەی مۆدێلەکانی بەرهەمهێنانی ئاسیایی، کەونارا (کۆیلایەتی)، فیودالی و سەرمایەدارییەوە بە ئەمڕۆی ئێمە گەیشتوون. ئەم مۆدێلانەی بەرهەمهێنان هەریەکەیان بە نۆرەی خۆیان یاسا سێکسوالییەکانی خۆیان بۆ پرسی ئەخلاقییات سەپاندووە، زۆربەی جاریش زۆر دڕندانە (لە ڕێگەی جەستە و پەیکەرەی دەوڵەتییەوە بێت یان ئایینی یاخود کۆمەڵگە خۆی بە فراوانی). ئەم دابەشکارییانەش وەک لایەن و ڕەهەندی فاکتەر و بنچینەی کولتووری ڕیشەیان لەنێو سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیدا داکوتاوە، چ وشیارانە بێت یاخود ناوشیارانە. لەبەر ئەوە، ئەو جیاکارییەی ئەمڕۆ ئەزموون دەکرێت، کە پەیوەندی بە جیاکاریی سێکس، سێکسوالیتە و جێندەرەوە هەیە، تەنها دڵۆپێکە لە دەریایەک. لە کاتێکدا سەرمایەداری هەوڵی دا باوکسالاری نغرۆ بکات و پاشەکشەی پێ بکات، واتا ئەو باوکسالارییەی ڕێکخستنی کۆمەڵگە بوو بۆ نێو خێزان لەژێر دەسەڵاتی باوکدا بە ئامانجی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی خاوەندارێتی، نەک هەر بەتەواوی لەناو نەچوو، بەڵکوو وەک پێشتریش ئاماژەمان پێکرد ئەمڕۆ لەناو سەرمایەداریی نیۆلیبراڵدا تەواو گەڕاوەتەوە. ئەگەر لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و دوای جەنگەکان، سەرمایەداری بەهۆی سروشتی ناکۆک و پارادۆکسی خۆیەوە، پێویستی بە هاندانی ژنان هەبووبێت لە خێزانەکانیان یاخی ببن و بێنە دەرەوە و ببنە خاوەن یەکەی ئابووریی سەربەخۆی خۆیان، لەبەر ئەوە بووە کە  کە لە قۆناغەکانی داکشانەوەی هێزی مرۆیی(بەگشتیی پیاوان)دا مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری پێویستی بە کاری ژنان هەبووە. بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم سیستەمە هێزی کار بۆ تەنها کاری ڕووت کورت دەکاتەوە، دەبینین نەک تەنها کێشەکانی چارەسەر نەکردوون، بەڵکوو زیاتر بەرەو دواوە پاشەکشەیان پێدەکات. تەنها ئەو کۆمەڵگەیە دەتوانێت یەکسانیی هەمەلایەنە بەدی بهێنێت، کە بتوانیێت خاوەندارێتیی تایبەت و دابەشکردنی کار، وەک ئەمڕۆ دەیناسین، هەڵبوەشێنێتەوە،  تەنها ئەو کۆمەڵگەیە دەتوانێت بە تەواوەتی ئەرکەکە تەواو بکات. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نایەت کە دەبێت بەرانبەر بە پرسی چەوساندنەوەی سێکسوالی بێدەنگ بین، بەو جۆرەی لە ئەمڕۆدا هەیە: بێگومان لە مێژووی باڵادەستبوونی کۆمەڵگەی چینایەتیدا، ژنان هەمیشە قوربانیی زیاتر و گەورەتریان داوە.

کار و گۆڕانی ڕۆڵی ژنان

ئەگەر ڕووخانی یەکێتیی سۆڤێت، جاڕی باڵادەستبوونی سەرمایەداری بێت وەک سیستەمێکی ئەبەدی لەسەر زەوی، کە ئیتر هیچ نەیارێکی لە بەردەمدا نییە، بەڵام بزووتنەوەی کار لە زۆربەی وڵاتاندا هێشتا بەتەواوی نەشکاوە و نەدۆڕاوە واتە هێشتا بزووتنەوەی کار بەتەواوی خۆی ڕادەست نەکردووە، هەرچەندە لە ئەمریکا و بریتانیا پێش کۆتاییی یەکێتیی سۆڤێت مارگارێت تاچەر و ڕۆناڵد ڕەیگاندێنە سەر حوکم، لەو سەروبەندەدا تاچەر بەڕاشکاوی دەڵێت کە ئیتر هیچ ئەڵتەرناتیڤێک نییە و تەنانەت چەمکی کۆمەڵگەش ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت شتێک بەو ناوە بوونی نییە، بەڵکوو ئەوەی هەیە بەرژەوەندیی تاکە. هەموو ئەوانەی تا ئێرە گوتمان، دەربارەی بوونی خەباتی بەردەوام بوو لە دژی چەوساندنەوە. ژنان بەشی سەرەکیی ئەم خەباتەیان پێکهێناوە، چونکە ئەگەر ئەوەی پێی دەگوترێت سەردەمی زێڕینی سەرمایەداریی دوای جەنگی ١٩٤٥، بە ڕادەیەک زۆربەی داواکاری و خواستەکانی پیاوی مووچەخۆر و کرێگرتەی بەدی هێنابێت، ئەوا بێگومان ژنان هێشتا خرابوونە دەرەوەی ئەم هەرێمەی خۆشبەختییەوە. تەنانەت تا ئەمڕۆش لە زۆرێک لە پێشکەوتووترین وڵاتدا، ژنان مووچەی یەکسان و هاوشێوەی پیاوان وەرناگرن. واتە لە کاتێکدا ژنان ئەمڕۆ بەشێکی بەردەوام و سەرەکیی هێزی کاری کرێگرتە و بزووتنەوەی نوێ پێک دەهێنن، بەڵام هێشتا کاری ژن بەگشتی کرێی نزمتر و بەهای کەمتری هەیە. ئاراستە و پراکتیکە سێکسیستییەکان لە نێو شوێن و هێزی کاردا دێن و دەچن و زۆرینەی کاری ماڵەوە، بەتایبەت چاودێریی منداڵ دەبێت لەلایەن ژنانی چینی کرێکارەوە ئەنجام بدەرێت. ئێمە جارێ باسی کۆمەڵگە ناگەشەسەندووەکان، کەمتر گەشەسەندووەکان، نیمچە گەشەسەندووەکان و لەڕووی کولتوورییەوە نەریتپارێزترەکان ناکەین.

هەرچۆنێک بێت وەک ژولیت میچل لە کتێبەکەی خۆیدا بەناوی «دەروونشیکاری و فێمینیزم»دا ساڵی ١٩٧٥، ئاماژەی پێ کردووە: «ئێمە دەستوپەنجە لەگەڵ دوو ناوچەی سەربەخۆدا نەرم دەکەین، مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و مۆدێلی ئایدیۆلۆژیی باوکسالاری»22، بەو مانایە ناکرێت کۆی پرسی سایکۆلۆژیای سەرکوتکەر کە لە فاکتەرە کولتوورییە دوور و درێژەکانیشەوە دێن، کورت بکەینەوە بۆ تەنها پرسێکی ئابووری. بیرمەندانی فێمینیستی دیکەی وەک هایدی هارتمان و فێمینیستی فەڕەنسی، کریستینە دێلفی ئاماژەیان بە دوو مۆدێلی بەرهەمهێنان کردووە. هارتمان دەڵێت لە کاتێکدا سەرمایەداران کاری کرێکاران لە شوێنی کاردا دەچەوسێننەوە، کۆنتڕۆڵی پیاوان بەسەر ژنانی کرێکاردا لە ماڵەوە بناغەی ماتریالیی باوکسالاری پێک دەهێنا.23. هەروەها دەڵێت کێشەی بەشێک لەو فێمینیستانەی شیکاری بۆ کاری ماڵەوە دەکەن ئەوەیە کە «ئەرگومێنتێکیان دەربارەی پەیوەندیی کاری ماڵەوە بە سەرمایە و شوێن و پێگەی کاری ماڵەوە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەیە، نەک دەربارەی پەیوەندییەکانی پیاوان و ژنان بەو جۆرەی لە کاری ماڵەوەدا بەرجەستە بوونەتەوە».24. لە کاتێکدا هارتمان پرسی دوو مۆدێلی بەرهەمهێنان «سەرمایەداری لە جیهانی کارکردندا، باوکسالاری لە خێزاندا» بەرز دەکاتەوە، بەڵام وەک کلیلێک بۆ تێگەیشتن لە چەوساندنەوەی ژنان جەختکردنەوەکەی دەربارەی کاری ژنانە لە ماڵەوە نەک کاری ژنان لە دەرەوە. بەتایبەت دەڵێت کلیلەکە ئەوە بوو پیاوان «ئەوانەی وەک هاوسەران و باوکان کۆمەڵە خزمەتێکی بە کەسیکراویان لە ماڵەوە پێدەگەیشت»، و ئەمەش واتا «پیاوان لە گۆشەنیگای کاڵای بەکاربردنی سەرگەرمی، کاتی بەتاڵ و خزمەتگوزاریی کەسی، خاوەن ستانداردێکی باڵاتری ژیان بوون باڵاتر لە هی ژنان».25

گومانی تێدا نییە کە بۆ ژنان کاری بەردەوام و تەواوەتیی ماڵەوە، کە ساڵانێکی زۆری خۆتەرخانکردن بۆ پەروەردە و چاودێریی منداڵ، هەبوونی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی سنووردار،  فشارەکانی بەرپرسبوونی ژنان بۆ گەشە و بەخێوکردنی منداڵەکانیان، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی دەیان جۆری هەستی خەمۆکی و بێتوانایی لە گەیشتن بە توانای سەربەخۆیی ئابووری، داهێنانی کولتووری و ئەدەبی و هونەری و، هەروەها بەشداریی فراوانی سیاسی. پاشان ئەمانە بە درێژاییی تێپەڕینی کات، بۆتە دروستبوونی جۆرێک لە سایکۆلۆژیای خۆ-سەرکوتکردن و خۆ-نزمبینی لەناو ژناندا بەراورد بە پیاوان. دەرەنجامێکی گرنگی تەرکیزی بەشێکی زۆری فێمینیستەکان لەسەر کاری ماڵەوە و پەیوەندییەکانی ژنان و پیاوان لە ماڵەوە ئەوە بووە، بەشێکی زۆری تیۆریزەکارانی فێمینیست ئەوەیان ڕەچاو نەکردووە کە ژنان چیتر بەتەنها هاوسەران نین لە ماڵەوە، بەڵکوو ڕۆڵێکی گرنگیشیان لە هێزی کار و شوێنی کاردا هەیە. کێشەیەکی تیۆری فێمینیزمی لیبراڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە فراوانی تەرکیز دەکاتە سەر ژنانی چینی ناوەڕاست و چینی باڵا. لەکاتێکدا بە بەراورد بە چینی ناوەڕاست، ژنانی چینی کرێکار بە دەگمەن لەڕووی ئابوورییەوە وابەستەی خێزانەکانیان بوون، هەمیشە خۆیان کاریان کردووە و ئەمەش لە سەد ساڵی ڕابردوودا لە زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەکاندا ئازادبوونی ژنانی چینی کرێکار لە پیاوان زۆر فراوانتر بووە لە ئازادبوونی ژنانی چینی ناوەڕاست لە پیاوان «کە هاوسەران، برا و باوکانیانە». ئەگەر ئەمڕۆ نموونەیەکی دیارتری سەردەمی کۆرۆناڤایرۆس بهێنینەوە، توندوتیژیی خێزانیی پیاوان بەرانبەر بە ژنان بەهۆی دیجیتاڵیزەبوونی کار و نووسینگەکردنی ماڵەوە، لەناو ژنانی چینی ناوەڕاستدا زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی، هەراسانی سێکسی و تەنانەت دەسترێژیش تۆمار کراوە بەراورد بە ژنانی چینی کرێکار، چونکە ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە لە سەردەمی پەتای کۆرۆناڤایرۆسدا، کەمتر چینی کرێکاری دەگرتەوە و زیاتر تەرکیزی دەکردە سەر چینی ناوەڕاست. ژنانی چینی کرێکار هەر لە سەرەتاوە و پێش پەتاکە و دوای پەتاکەش هەر لە دەرەوە بوون و لە کارەکانیان بەردەوام بوون.

کەواتە لێرەوە بەو دەرەنجامە دەگەین، بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەین بە هیچ جۆرێک ببینە «ئیکۆمۆمیست» یان پێمان بکەوێتە ناو «کورتکردنەوەخوازیی چینایەتی»یەوە، دەبینین تیۆرە فێمینیستییە لیبراڵەکان، لەو شوێنەدا شکست دەهێنن کە پێیان وایە کۆی پەیوەندییەکانی نێوان ژنان و پیاوان بە یەکسان دەڕۆن. کارکردن و شوێنی کاری ژنان بە دڵنیایییەوە ڕۆڵی بنچینەیی هەبووە لە کەمکردنەوەی دەسەڵات، کۆنتڕۆڵ، هەژموون و توندوتیژیی پیاوان لەسەر ژنان. بەڵام دیسان ئەمە بەو مانایە نایەت کە ئێمە تەنها یەک لای کێشەکە ببینین و لاکەی دیکەی فەرامۆش بکەین. بێگومان لەناو کۆمەڵگە و جیهانی ئەمڕۆدا، هاوشێوەی پێشوو، هەم مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری وەک خۆی باڵادەستە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆتر ژنان دەچەوسێنێتەوە و هەم بە فراوانیش پیاوسالاری و باوکسالاری کۆتایی پێ نەهاتووە و مانۆڕی خۆی دەکات. هەر بۆیە بۆ تێگەیشتن لە واقیعییەتی چەوساندنەوەی ژنان لەناو سەرمایەدارییدا نە دەبێت وەک فێمینیستە لیبراڵەکان تەرکیز بکەینە سەر تیۆری باوکسالاری و نە وەک بەشێک لە کورتکردنەوەخوازە چینایەتییەکان و ئیکۆنۆمیستەکان، پێمان وابێت بە ڕووخانی سەرمایەداری ئیتر کێشەی ژنیش چارەسەر دەبێت. پێکەوەبینینی هەردوو مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و مۆدێلی ئایدیۆلۆژیی باوکسالاری بەیەکەوە– نەک بەو شێوەیەی ژولیت میچڵ لە یەکیان جیا دەکاتەوە –وا دەکات کە بتوانین هەم وێنەیەکی ڕوونترمان بۆ چەوساندنەوەی ژنان هەبێت و هەمیش دەروازەی خەباتی ڕزگاری و دامەزراندنی ستراتیژەکانی خەبات.

کەواتە گۆڕانی ڕۆڵی شوێن و هێزی کارکردنی ژنان، هەنگاوێکی گرنگە لە پاشەکشێکردن بە ئایدیا کۆن و کۆنەپارێزەکانی باوکسالاری و هەژموونی پیاوسالاری بەسەر ژنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی دیکەش پێویستن، چونکە بێگومان سەرمایەداری و حکوومەتە سەرمایەدارییەکان و بەگشتی کۆی ئەو حکوومەتانەی دیکەش کە لەسەر بنەمای ئەم مۆدێلە (جا فۆرمە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکەی هەرچۆنێک بێت بەو پێیە فۆرمەکانی توندوتیژییەکانیشی بەرجەستەتر دەبن) دامەزراون نایانەوێت کۆتایی بە هەژموونی پیاوێتی بهێنن، چونکە خودی مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری، ڕیشەی قووڵی لەناو مێژووی دوور و درێژی پیاوسالاری و باوکسالاریدا هەیە. بەو جۆرەی فێمینیستی هاوچەرخ، مارتا خیمێنتز ئاماژەی پێ دەکات:

«ئەو بیرۆکەیەی دەڵێت لەناو سەرمایەداریدا، مۆدێلی بەرهەمهێنان مۆدێلی دووبارەبەرهەمهێنانەوە دیاری دەکات و لە ئاکامیشدا پەیوەندییە نایەکسانەکانی نێوان ژنان و پیاوان شایانی بینین دەبن، بریتی نییە لە فۆرمێکی ‘ئیکۆنۆمیزم’ یان ‘کورتکردنەوەخوازیی چینایەتی’، بەڵکوو ناسینەوەی تۆڕی ئاڵۆی کاریگەرییە فراوانەکانی مۆدێلێکی بەرهەمهێنانە بەسەر پەیوەندییەکانی ژنان-پیاواندا کە بەهۆی کەڵەکەکردنی سەرمایەوە دەچێتە پێشەوە نەک بەئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک».26

بە هەبوونی ئەم ڕۆڵە بنچینەیییەی ژنان لە کاری بێکرێی ماڵەوە وە بەشداریی ژنان لە هێزی کاردا، بە واتا هەم سەرکوتکردن و هەم چەوساندنەوە دێت، سەرکورتکردن لە ڕێگەی مۆدێلی ئایدیۆلۆژیای باوکسالارییەوە، چەوساندنەوە بە هۆی مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییەوە. ئەوان لە کاتێکدا وەک ژن سەرکوت دەکرێن و ستەمیان لێ دەکرێت، چونکە سروشتی سەرکوتکردن لەم فۆرمەدا سروشتێکی پیاوانەیە و ماوەیەکی درێژی مێژووییە هەیە، هەم وەک کرێکاریش دەچەوسێنرێنەوە، چونکە چەوساندنەوە سروشتی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری پێک دەهێنێت. پەیوەندییەکی دیالەکتیکیی لەنێوان خێزان و کاری کرێ پێدراو هەیە، تێیدا جیهانی بەرهەمهێنان زۆر بنچینەییترە. بازاڕی کار کاریگەریی بەرچاو و گەورە لەسەر کارکردنە ناوخۆییە «تایبەتەکان»ی خێزانەکان دەسەپێنێت، بە خودی بڕیارە گرنگەکانی وەک بڕیاری نەوەخستنەوە، یاخود بڕیاری ئەوەی بەشی سەرەکیی داهات بۆ کام ئەندامی خێزان بڕوات یاخود کاری کرێ پێنەدراوی ماڵەوە لە بنەڕەتدا دەبێت پشکی لە داهات بەر بکەوێت یان نا، ئەمەش بەدیاریکراوی زیاتر لە کاتی منداڵبووندا دەردەکەوێت. ئەو دەرەنجامە دروست دەبێت وە دەمێکیشە لە ئارادایە کە پێشکەوتووترین سیستەمی سەرمایەداری هێشتا بەشدارە لە چەوساندنەوەی ژنان وەک هێزی کار و هەروەها ئایدیۆلۆژیا کۆنەپارێزەکانی باوکسالاری و پیاوسالارییش بەردەوامترن لە سەرکوتکردنی زیاتری دەنگ و ڕەنگ و ئامادەییی ژنان و هێشتنەوەیان بە پاشکۆ. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، دەرکەوتنی ژنان بە فراوانی لە شوێنەکانی کار، بوارە گشتییەکان و بوون بە دەنگ و ڕەنگی سەربەخۆی بەرهەمهێنانی نەک تەنها ماتریالی، بەڵکوو هونەری، فیکری و کولتووریش، بووەتە هۆی تەحەدداکردنی فۆرمە کۆنەکانی پەیوەندی.

کۆمەڵێ ژنی کرێکاری کورد، کارگری جگەرەی سلێمانی ١٩٦٨

ڕیشەکانی توندوتیژیی دژی ژنان لە کوردستان

«قووڵترین کێشەکانی ژیانی مۆدێرن لە هەوڵی تاکەوە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و تاکایەتی بوونی خۆی دژی دەسەڵاتە حاکمەکانی کۆمەڵگە، دژی کێش و قوورساییی میراتی مێژوویی و کولتووری دەرەکی و تەکنیکی ژیانەوە، دێتەئاراوە» – گیۆرگ زیمیل، ‘میترۆپۆلیس و ژیانی زەینی’.27

کۆمەڵناس و فەیلەسوفی ئەڵمانیی گیۆرگ زیمیل، لە وتارە بەناوبانگەکەیدا دەربارەی گەورەشار و ژیانی زەینی (١٩٠٣) پەنجەی لەسەر چەند خاڵێکی زۆر بنچینەیی داناوە، کە ڕووبەڕووی تاک دەبێتەوە لە گەورەشار (میترۆپۆلیس)دا ، بەتایبەت کولتووری دەرەکی و کێش و قوورساییی میراتی مێژوویی. ئەوەی بۆ ئێمە لێرەدا گرنگە، نەریت، میرات و کولتوور، بەتایبەت کولتوور چونکە وەک فاکتەرێک کاریگەری لەسەر سایکۆلۆژیای تاک و کۆمەڵ دادەنێت و بگرە دروستیشی دەکات، ئەوەیە کە ڕیشەی توندوتیژیی سێکسوالی لەناو کۆمەڵگە مۆدێرنەکاندا بدۆزینەوە. واتە کاتێک کۆمەڵگەیەک گەیشتە ڕادە و بڕی پێشکەوتنی شارستانێتیی پیشەسازی، ئەمە بەو مانایە نایەت کە ئەو کۆمەڵگەیە توانیبێتی کێشە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان چارەسەر بکات. هەڵبەت ئەو گەورەشارەی کە زیمیل باسی دەکات، هەرگیز بەو فۆرمە لای ئێمە، تەنانەت لە ٢٠٠٣ بەدواوە، سەری هەڵنەداوە. ئەو باسی بەرلینی سەرەتای سەدەی بیست دەکات کە پایتەختی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، سینەما، پایتەختی مۆدێرنیتە و گۆڕانی ڕۆڵی ژنان بووە. بەڵام ئێمە دەبینین کە  لە دوای ٢٠٠٣ەوە مۆدێلێکی نوێی ئابووریی سیاسی هاتووەتە کوردستانەوە، ئابووریی سیاسیی نیۆلیبراڵیزمی تێکەڵ بە پاشماوەکانی خێڵ، ئایین، نەریت، کێش و قوورساییی میراتی مێژوویی، کولتووری کۆڵۆنیالیزم و هتد. هەموویان وەک کۆمەڵێک فاکتەری کولتووری و سیاسی و ئابووری، جۆرێک لە سایکۆلۆژیای تاک و کۆمەڵیان دروست کردووە کە ڕیشەیەکی توند، چەوسێنەرانە، سەرکوتکەر، دەسەڵاتخواز و توندوتیژانەی پیاوسالارانە و باوکسالارانەیان هەیە، بەتایبەت دژی ژنان بە فراوانی و هەروەها دژی لاوانی نوێش بە شێوەیەکی تایبەت.

هیچ بزووتنەوەیەک، کۆمەڵگە و کولتوورێکی کۆنەپارێز نییە پشت بە نەریت نەبەستێت، هیچ نەریتێکیش نییە هێندەی نەریتی ئێمە بەم دواییانە دژ، دڕ و توند بێت. زۆرجار دەگوترێت دوای ٢٠٠٣ نیشانەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردی بووە، بەوەی  کە زۆرێک ژنانیش هاتوونەتە دەرەوە و ئێستا کار دەکەن. لەگەڵ ئەوەی ئەم بۆچوونە ڕاستی تێدایە و نکوڵیی لەمە ناکرێت، بەڵام هاتنەدەرەوەی ژنان هێشتا پشت بەو مۆدێلە ڕەقە ئابووریی سیاسییە دەبەستێت کە پیاو، بە نەریتی هەزاران ساڵەوە کۆنتڕۆڵەکەی بەدەستەوەیە. مۆدێلی بەرهەمهێنانی ئابووریی پشت بەستوو بە نەوت، مۆدێلێک نییە بتوانێت دەرفەتی کاری داهێنەرانە، چالاک و یاخود کار وەک چالاکییەکی زیندووی ژیان بڕەخسێنێت.  لە بنەڕەتدا ئەوانەی لە کەرتی نەوتدا کاردەکەن، هەمان ئەو نوخبە کۆنەن، کە پێشتر لە سەردەمی فیودالیزمدا کۆنتڕۆڵی زەویان بەدەستەوە بوو. هەروەها پێویستە باسی ئەوەش بکەین چڕبوونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان لە کوردستان تەنها نیشانەی هێزی پیاوسالاری و باوکسالاری نییە، بەڵکوو  نیشانەیەکی ترسیشە لە قۆناغی تێپەڕین و ڕاگوزەر بەرەو کۆمەڵگەیەکی نوێتر. ئینجا فۆرمی ئەو کۆمەڵگەیەی داهاتوو چۆن دەبێت هێشتا دیار نییە، بەڵام کاردانەوە توندوتیژەکان بەرانبەر بەم ڕاگوزەرە، کە بەگشتی لە هێز و هەژموونی پیاوێتی و نێرسالارییەوە دژی ژنان دێت، نیشانەی ترسێکی قووڵی سایکۆلۆژیی سەرکوتکەرە کە کۆمەڵێک فاکتەری کولتووری لە پشتییەوە وەستاون.

دیاریکردنی سروشتی ئابووریی سیاسیی نەوت لە کوردستان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ هەیە، کە ڕەنگە لەم لێکۆڵینەوەیەدا بە تەواوی نەتوانین مافی خۆی پێ بدەین. بەڵام خاڵێکی گرنگ کە بۆ ئەم بەشە پێویستمانە، بریتییە لە سەرهەڵدانی سایکۆلۆژیای سەرکوتکەر و توندوتیژیی پیاو دژی ژنان لە کوردستان. ئەمەش نەک لە ڕوانگەیەکی تەواو ئابوورییەوە، بەڵکوو لە گۆشەنیگای ئەخلاقی و فەلسەفییەوە دەکرێت بە کورتی بڵێین – و ئێستاش قەیرانەکانی بە چاوی خۆمان دەبینین – نەوت ئابوورییەکی وابەستەیە نەک سەربەخۆ. ئەم وابەستەییەش واتا سەرمایەداریی جیهانی لە کوردستان شوێنێکی بۆ خۆی کردۆتەوە و لە ڕێگەیەوە نەوتی هەرزانی بۆ وزەکانی خۆی دەست دەکەوێت، ئەگەرچی تا ئێستا نەوتی کوردستان بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ ڕێژەی هەناردەکردنیشی کەم بێت. وەک دەشزانین کۆی کەرتی بەرهەمهێنان لە کوردستان کورت کراوەتەوە بۆ کەرتی دەرهێنانی نەوتی ژێرزەوی و نەوتیش خۆبەخۆ سەرچاوەیەکی سروشتییە کە تازە نابێتەوە واتا خۆی بەرهەم ناهێنێتەوە. «تازەنەبوونەوە» بەومانەیەی کە نەوت لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی دێت. بەڵام هەژموونی دەسەڵاتدارێتی، مۆدێلی خێڵەکییانە، لە فۆرمی حزبی مۆدێرندا، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەوت ئەو پرسیارەیان هەرگیز بۆ گرنگ نییە کە ئایا نەوت کۆتایی دێت یان نا؟ ئەگەر کۆتایی هات، ئەی دواتر چی؟

پێشتر بینیمان مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری لەسەر کاری بەردەوام و بەرهەمهێنانی بەردەوام دامەزراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا مۆدێلی ئابووریی سیاسیی نەوت پشت بە بەرهەمهێنان نابەستێت، کاڵا مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت، نەوت «دەستکردی مرۆڤ» نییە، دەدۆزرێتەوە، دەردەهێنرێت و بەکار دەهێنرێت. ڕەنگە کەسانێک بڵێن بەڵام هێزی کار لە دەرهێنان و پاڵاوتن و بەکارهێنانیدا بەکار دەهێنرێت، بەڵێ ئەمە ڕاستە، بەڵام کاریگەری و پانتاییی ئەم هێزی کارە زۆر جیاوازە لە چەمکی نەریتیی کار. ئەگەر ڕەهەندێکی کەمێک فەلسەفی بە ئابووریی نەوت ببەخشین دەڵێین نەوت بریتییە لە جەوهەرێکی شیعری، ڕەمزی و میتافیزیکی. بەو مانایە فەلسەفەیەکی پێش-مۆدێرن، نوخبەیی، ئەریستۆکرات، ڕێزی بۆ کار و کەرامەتی کار نییە و هتد. هەر لەبەر ئەوەشە، کە کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان لە زۆربەی کۆمەڵگە نەوتییەکاندا کوشندەن و ڕۆژ بە ڕۆژ دەستیان هەیە لە زیندووکردنەوەی بیری کۆنەپارێز و خێڵەکی وە هەمیش بەشداریی زیاتر لە پیسکردنی ژینگەدا دەکەن. ئابووریی نەوت، دەکرێت بڵێین، گەڕانەوەی کۆمەڵگە و نەزمی ڕژێمی فیودالییە، کە نە توانای تێپەڕبوونی هەیە بۆ قۆناغێکی دیموکراتیانەتر، نە خۆشی دەیەوێت ئەم تێپەڕینە ئەنجام بدات. لە ئابووریی سیاسیی نەوتدا ئەو شتە ڕوو نادات کە کۆمەڵناسی ئەڵمانیی نۆربەرت ئەلیاس، پێی دەڵێت «پرۆسەی بەشارستانیکردن». بەشارستانیکردن بەو مانایە نایەت کە دەوڵەتێکی ئەوروپی لەژێر ناوی بەشارستانیکردندا خەریکی فراوانخوازیی کۆڵۆنیالیستی و تاڵانکردنی وڵاتان بێت. بەڵکوو پرۆسەی بەشارستانیکردن واتا فراوانکردنی تواناکانی بەرهەمهێنان، فراوانکردنی کاڵاکانی بەکاربردن، لەپاڵیدا هەڵکشاندنی دەرفەتی یەکسان بۆ پەروەردەی گشتی، خوڵقاندنی بواری گشتی بۆ بەرهەمهێنانی کولتووری، و بەشداریی دیموکراسی، یاخود دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە،28 یاخود ئەو ڕەهەندەی سەرمایەداری کە مارکس بە ڕەهەندی «بەشارستانێتیکردنی سەرمایە» ناوی دەبات. ئەمەش وەک پێشتر باسمان کرد، پێویستی بە گۆڕانی پێگە و مانا و ڕۆڵی کار لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا هەیە کە هەم دەرفەتەکانی کاریی دەخوڵقێنێت و هەم سەرمایەداری بەهۆی ناکۆکییەکانییەوە، ڕێگە بە ژنانیش دەدات کار بکەن. ئەم کارکردنەی ژنان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ لێدان و تەحەدداکردن و هەڵوەشاندنەوەی فۆرمە کۆنە سەرکوتکارەکانی خێزان کە تێیدا لە یەک کاتدا بەها بۆ کاری ماڵەوە دانانێت، هەروەها ژنان دەکات بە پاشکۆی پیاوان و هەمیش وەک دەرەنجام توندوتیژی لەسەر ژنان و برەودانەوەی زیاتر بە هەژموونی پیاوێتی و باوکسالاری زیاتر دەکات.

لەناو کۆی پرۆسە و مۆدێلی بەرهەمهێنانی نەوتدا، یاخود ئابووریی سیاسیی نەوتدا، ئێمە هەرگیز هیچ نیشانەیەک بۆ پرۆسەی بەشارستانییکردن نابینین، بەو مانایە گۆڕانی کولتووری و کۆمەڵایەتی ڕوو نادەن و تەنها گۆڕان لە ڕواڵەتی دەرەکیی شارەکاندا ڕوو دەدات. هۆکاری ئەمەش بەهۆی ڕژانی پارەوەیە بە شێوەیەکی کاتی بۆ ناو کۆمەڵگە و هەروەها گۆڕینی ژینگەی سروشتیی بەشێک لە شارەکانە بۆ ژینگەی شووشەیی و چیمەنتۆ و ئاسن، ئەمەش دیسان بە شێوەیەکی ناهاوسەنگ ڕوو دەدات و زیاتر شوێنە دەوڵەمەندنشینەکان دەگرێتەوە.  لە کاتێکدا بەرهەمە زیانبەخشەکانی شووشە و ئاسن دەبنە خۆراکی کۆی کۆمەڵگە و بەشێکی کەمی فیودالە خاوەن نەوتەکان، بە هاوپەیمانیی کۆمپانیا فرەنەتەوەکان، ناوچەیەکی سەوز بۆخۆیان دروست دەکەنەوە و خۆیان لە سەنتەرە قەرەباڵغەکان دادەبڕنەوە. ئەم مۆدێلەی ئابووریی سیاسیی نەوت، نەک زیانی بۆ گۆڕانی کۆمەڵایەتی هەبووە، بەڵکوو هۆکارێکی ئەگەر سەرەکی نەبێت، بەڵام جددی بووە لە فراوانکردنی فۆرمەکانی ستەم لەسەر ژنان و گەشەدان بە کولتووری کۆنەپارێز، کە تێیدا دیسان ژنان دەبنەوە بە قوربانیی یەکەم.

وەک لە سەرەتای ئەم بڕگەیەدا باسم کرد، نامەوێت لێکۆڵینەوە لە ئابووریی نەوت بکەم، بەڵام گرنگ بوو نیگایەکی خێرامان بۆی هەبێت، و ئەم ڕوانگە خێرایەش لە پەیوەندیدا بە بابەتەکانی سەرەوە بخوێنرێتەوە. چونکە ڕەنگە خەڵکانێکی زۆر پێیان وابێت ئابووریی سیاسیی نەوت ڕۆڵی نییە لە درێژەدان بە توندوتیژی و بیری کۆنەپارێز، دیارە ئەم بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بەوەدا کە چۆن ئەم ئابوورییە ڕەهەندە کۆنەپارێزییەکانی ئایین، کولتوور و خێڵ و نەریتی زیاتر فراوانکردووە لە بەئەبەدییکردنی توندوتیژیدا. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت کەمێک کورت باسی بکەم، سەرهەڵدانی جۆرێک سایکۆلۆژیای سەرکوتکار و توندوتیژە لە کۆمەڵگەی کوردیی دوای ٢٠٠٣ کە بێگومان ڕیشە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی زۆر کۆنترن. ئەو مۆدێل و میتۆدەی لێرەدا تاقی دەکەمەوە بریتییە لە مۆدێلی سایکۆلۆژیی کولتووریی فراوان، ئەمە واتا چی؟

بنچینە و پرەنسیپی سەرەکیی مۆدێلی سایکۆلۆژیی کولتووریی فراوان بریتییە لە دیاردەی سایکۆلۆژی وەک درککردن، خود، هەستەکان، ناسین، و نەخۆشیی مێشک کە شتگەلی سروشتی نین، بەڵکوو دیاردەی کولتوورین. سایکۆلۆژیا خۆی پشت بە فاکتەرە فراوانە کولتوورییەکان دەبەستێت و بەرجەستەیان دەکات. کولتوور خۆی لە سیستەمێکی کارکردنی ڕەهەندی دەروونیش پێکدێت. ئێمە لە ڕێگەی فاکتەرە کولتوورییەکانەوە بیردەکەینەوە، درک دەکەین و هەست بە شتەکانی دەوروبەرمان دەکەین. وەک نموونەیەک بیهێنینەوە، کوشتن لەسەر شەرەف لەناو کۆمەڵە ئایینی و خێڵەکییەکاندا: لەبەر ئەوەی دەیویست لە دەرەوەی نۆرمە داسەپاوەکانی کۆمەڵگە بژیت، ماریا سامی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن برای/مامییەوە تیرۆر دەکرێت. برا و مام و باوک، بەڵکوو بگرە بەشێکی گەورەی کۆمەڵگە، وا هەست دەکەن بوونی ماریا شەرمەزارییە، بۆیە ئەگەر بە نیگایەک وردبینەوە هەم گوێ لە دانپیانانی بکوژ، و هەم کۆمێنت و لێدوانی بەشی فراوانی کۆمەڵگە ببینین، دەبینین نەک هەست بە پەشیمانی ناکەن، بەڵکوو کوشتنی ماریا جۆرێک ئاسوودەییی دەروونی بۆ کەسە نزیکەکانی و بەفراوانی بۆ کۆی کۆمەڵگە دەهێنێت، جۆرێک لە پاقژبوونەوەی دەروونی. ئەو سایکۆلۆژییەتە توندوتیژەی هەمووی لە ماریا تووڕە بوو بەوەدا شتێکی کردبوو، ژیانێکی هەڵبژاردبوو لەگەڵ بەها و نۆرمەکانی ئەواندا نەدەگونجا. زنجیرەی هەست و سۆزەکان، بەڵگەهێنانەوە، ئەخلاقیات و ڕەفتارە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان هەموویان لەلایەن ڕەچەتەیەکی کولتوورییەوە ڕێکخرابوون، ڕەوایەتی بەم تیرۆرکردنە بدەن. ئەمەش واتا فاکتەرە کولتوورییەکان سیستەمەکانی کارکردنی سایکۆلۆژیان. سایکۆلۆژیای برا و مامی ماریا و ڕەوایەتیپێدەرانی تاوانەکە لە ئاستی کۆمەڵگەدا، داهێنراوێکی تەنها یەک تاکەکەس، واتا برای ماریا نییە، هەروەها کاردانەوەیەکی سروشتییانەی مرۆڤیش نییە.

سایکۆلۆژیا بە تەنها ناکەوێتە ژێر کاریگەریی فاکتەرە کولتوورییەکانەوە، بەڵکوو لە فاکتەرە کولتوورییەکان پێک دێت. فاکتەرە کولتوورییەکانیش لە ناوەوەی زەین و مێشکدا کارکردنە سایکۆلۆژییەکانی ئێمە پێک دەهێنن، ئەوان بە تەواوی لە دەرەوەی دەروونەوە نین. لەبەر ئەوەیە خەسڵەتی کولتووریی سایکۆلۆژیا وادەکات سایکۆلۆژیا پەنجەرەیەک بێت بۆ ناو کۆمەڵگە. بە وردبوونەوە لە سایکۆلۆژیای توندوتیژ دەتوانین فاکتەرە کولتوورییەکانی پشتی ببینین: ئایین، نەریت، نەریتی خێڵ، ڕەقبوون و بەبەردبوونی پیاوسالاری، باوکسالاری و «شەرەفپارێزیی پیاوانە» و «هەژموونی نێرایەتی» و پاشان بەرژەوەندیی ئابووریی سیاسیی توێژ و چینی حوکمڕان و هەروەها ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی نەریتی.

سایکۆلۆژیای کولتووری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سایکۆلۆژیا لەناو فاکتەرە کولتوورییە فراوانەکاندا دروست دەبێت، خەسڵەت و کارکردنەکانیان دیاری دەکات و وایان لێ دەکات لەناو تاک و کۆمەڵدا ببنە کۆمەڵێک خەسڵەتی ڕەق و جێگیر. بە شێوەیەکی لۆژیکی پەیڕەویی لەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتییە سەرکوتکارانە دەکات، کە سایکۆلۆژیای تاکی سەرکوتکراو بەرهەم دەهێنن. سایکۆلۆژیستی ئیسپانیی ئیگناسیۆ مارتین-بارۆ، لە لێکۆڵینەوەکەیدا دەربارەی چارەنووسگەرایی (fatalism) نموونەیەکی ڕوونی ئەم بابەتەی بەدەستەوە داوە:

«چارەنووسگەرایی ڕێگە و شێوازێکە بۆ خەڵک وابکات مانا بەو جیهانە ببەخشن کە پێیان وایە جیهانێکی داخراوە و لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی ئەوانەوەیە؛ ئاراستە و مەیل و بیرکردنەوەیەکە دەبێتە هۆی کارکردنی سەرکوتکارانەی هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت بەهێزتریشیان دەکات. منداڵانی پەراوێزخراوی کۆمەڵە دوورەەکانی ئەمریکای لاتین بۆیە چارەنووسگەرایی بە ناوەکی ناکەن چونکە لە دایک و باوکیانەوە بەمیراتی بۆیان ماوەتەوە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی بەرهەمێکی ئەزموونی خۆیانە لەگەڵ کۆمەڵگەدا. ڕۆژ دوای ڕۆژ فێردەبن هەوڵەکانیان لە قوتابخانە ناگاتە هیچ شوێنێک و بە بنبەست دەگەن؛ ئەوان هەوڵی بەردەوام بۆ فرۆشتنی ڕۆژنامە لە شەقامەکان، پاسەوانیکردنی ئۆتۆمبێلەکان و پێڵاوبۆیاخکردن دەدەن، بەڵام شەقام بۆ ئەمانەش پاداشتیان ناکات؛ و لەبەر ئەوە زۆر باشترە هەرگیز خەون نەبین یان بیر لەو ئامانجانە نەکەنەوە کە هەرگیز ناتوانن پێیان بگەن. فێر دەبن پاشەکشێ بکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن، نەک هێندە بەهۆی گواستنەوەی بەهاکانەوە لە ڕێگای پێکهاتەیەکی داخراوەوە، بەڵکوو بەهۆی پیشاندانی ڕۆژانەی ئەوەی چەندە مەحاڵ و بێکەڵکە هەوڵ بدەن بارودۆخیان بگۆڕن، چونکە پێیان وایە ئەو ژینگەیە خۆی بەشێکە لە سیستەمی کۆمەڵایەتیی سەرتاپاگیری سەرکوتکەر».29

وەسف و لێکدانەوەکانی مارتین-بارۆ زۆر بنچینەیی و فێرکەرانەن، چونکە چارەنووسگەرایی، یان باوەڕبوونی پتەو بە ڕوودانی چارەنووس بە فاکتەرە کولتوورییەکانەوە گرێدەداتەوە، بەپێچەوانەی سایکۆلۆژیستە باو و پۆپۆلارەکانەوە. چارەنووسگەرایی کۆمەڵە ڕەهەند و لایەنێکی کێشەسازی بوونی چینی خوارەوە ئاشکرا دەکات کە یارمەتیی پاساوهێنانەوە بۆ ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی دەدەن. لە کاتێکدا بارۆخۆی پاڵەوان و خەباتکارێکی خەڵکی خوارەوەی کۆمەڵگا بوو، بەڵام ئاگای لەوەش بوو کە دەبێت ئێمە واقیعییەتی سایکۆلۆژییانەی ئەو خەڵکە بناسینەوە، چونکە تا ڕادەی شێتگیرییانە و چارەنووسگەرایییانە سەرکوتکراوە و ژێرپێ خراوە. بێگومان، ئەمە تەنها یەک دەرکەوتنی لایەنی سەرکوت و ستەمە. زۆر لایەن و هۆکاری دیکەش هەن، بۆ نموونە نەزانی، بێ هەستی، خورافە، دەمارگیری، توندوتیژی، فشار، نەخوێندەواری و نەخۆشیی زەینی. بەو مانایە نەزانیی ڕەهەندێکی تەواو سیاسی هەیە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی سەرکوت و توندوتیژی. بۆ نموونە لێکۆڵینەوە تازەکانی بواری ئەپستمۆلۆژیای نەزانیی و سۆسیۆلۆژیای نەزانیی باس لەوە دەکەن نەزانی بە شێوەیەکی چالاکانە و مەبەستدارانە لەناو دانیشتوواندا برەوی پێدەدرێت تا وایان لێ بکات هێمن و ئارامیان بکات. نەزانی، گومان-لەخۆکردن، چارەنووسگەرایی و خەوشە سایکۆلۆژییەکانی دیکە ئامرازێکن بە هۆیانەوە چینە باڵادەستەکان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کۆمەڵگە و دانیشتوواندا دەهێڵنەوە و لە خوارەوەش پەرە بە توندوتیژی دەدەن تا توندوتیژیی خوارەوە لە خۆیان دوور بخەنەوە، چونکە دەزانن بەو نایەکسانییەی دروستیان کردووە، ئەگەر خوارەوە وشیار بن، توندوتیژییەکانیان نەک دژی یەک، بەڵکوو دژی سەرەوە ئاراستە دەکەن.

لەکاتێکدا سایکۆلۆژیای سەرکوت، ستەم و توندوتیژی لەوەش ئاڵۆزترە، چونکە سایکۆلۆژیای مرۆڤی سەکوتکراو بەهۆی ئەو دۆخەی تێیکەوتووە چالاکانە سەرکوتکردن بەرهەم دەهێنێتەوە و بەردەوامی پێ دەدات. لەبەرئەوە سایکۆلۆژیای مرۆڤی سەرکوتکراو دەبێتە سایکۆلۆژیای مرۆڤی سەرکوتکەر. لەم ڕووەوە سایکۆلۆژیای مرۆڤی سەرکوتکراو دەست دەکات بە سەرکوتکردنی ئەو تاکانەی چالاکانە بەشداریی لە چالاکیی سایکۆلۆژیانەی سەرکوتدا دەکەن. بۆیە وەک گوتمان، ئەم ڕەهەندەیە وا دەکات سایکۆلۆژیای تاکی سەرکوتکراو خۆی ببێتە تاکێکی سەرکوتکەر و ڕەهەند و فاکتەرە کولتوورییەکانی پشتی سەرکوت لەبیر بکات، کە لەلایەن چینە باڵادەست و خاوەن بەرژەوەندەکانەوە بەردەوام خۆراکی پێ دەدرێت و فراوانتر دەکرێت. لێرەوە دەبینین سایکۆلۆژیا خۆی بریتییە لە فاکتەرێکی کولتووریی فراوان. لە پشتی هەر کردەیەکی توندوتیژییەوە مێژوویەکی دوور و درێژی کولتوور و نەریت وەستاوە کە بەشدارن لە دروستکردنی سایکۆلۆژیای توندوتیژیی ئەو کەسەی خۆی توندوتیژیی بەرانبەر کراوە بێ ئەوەی بە خۆی بزانێت. هەڵبەت دەبێت ئەوەشمان بە فراوانی لەبیر بێت، کە نابێت تاک بەم هۆیەوە خۆی بێ تاوان و بێ بەریی بکات کاتێک بۆی دەردەکەوێت ڕیشەیەکی قووڵ لە پشتی توندوتیژییەکانییەوەیەتی، بەڵکوو یەکەم هەنگاوی وشیاری ئەوەیە مرۆڤ نەک خۆی لەم سایکۆلۆژیایە دوور بخاتەوە، بەڵکوو بەشدار بێت لە بەدیهێنان و داهێنانی سایکۆلۆژیایەکی ڕزگاریخواز و یەکسانیخواز.

ئێمە تا ئەم ساتە لە کوردستان بە دەگمەن بەر ئەو تاکانە دەکەوین خۆیان لەم سایکۆلۆژیایە ڕزگار بکەن و بەشداریش بن لە داهێنانی سایکۆلۆژیایەکی ئەڵتەرناتیڤ، بەڵام هەروەها بێگومانیش، ئەمە پەردەی حیکایەتێکی ڕەش نییە، مرۆڤانێکی زۆر هەن لە دەرەوەی پێکهاتە کولتووری، سیاسی و ئابوورییەکانەوە کار دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، ئەوان کە لە سایکۆلۆژیای سەرکوت بەئاگا هاتوونەتەوە، بیر لە سایکۆلۆژیا و کولتووری ئەڵتەرناتیڤیش دەکەنەوە.

لێرەدا ڕەنگە ئەم پرسیارەش بێتە پێشەوە، کە ئایا ڕۆڵی حکوومەت لەم نێوەندەدا چییە؟ بێگومان حکوومەت کە خۆی بەشدارە لە پەرەپێدان بە کولتوور و سایکۆلۆژیای توندوتیژ. تەنانەت لوتکەی دەسەڵاتی حکوومی و میدیاکەی بەردەوام پلاتفۆرمێکە بۆ ڕەوایەتیپێدەرانی توندوتیژی، دژە-ژنی و دژە-پێکهاتەکانی دیکە و دژە-جێندەر و دژی دەرەجێندەرییەکانی دیکە، کە ڕۆژانە ڕێگە بۆ فراوانکردن و زۆرکردنی فۆرمەکانی دیکەی ستەم خۆش دەکات، چونکە بەرژەوەندیی فراوانی لەوەدایە ئەم جۆری توندوتیژییە بمێنێتەوە. هەروەها ئەوەی لە کەیسی تیرۆری ماریا لە کوردستاندا ڕوویدا، بەوەدا کەناڵێکی فەرمیی سەرۆک وەزیران بکوژ بهێنێتە سەر شاشە و ڕێگەی بۆ خۆش بکات پاکانە بۆ تاوانەکەی بکات و ڕەوایەتی پێ بدات و سۆزی ئەو بەشەی کۆمەڵگەش ڕابکێشێت کە دوودڵ و بەدگومان بووە، شتێکە بە دەگمەن ئەمڕۆ لە گۆشە و کەنارەکانی ئەم هەسارەیەدا دەبینرێتەوە. ئەوەش کە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی نەریتیی لەسەر ئەم پرسانە قسە ناکەن یاخود لە بنەڕەتدا بە گرنگیان نابینن یان لەژێر چەمک و کاتیگۆریی ڕووت و ئەبستراکتی «کێشەی گەردوونیی مرۆڤ»دا پرسەکە لێڵ دەکەن، بەرژەوەندیی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ مانەوەی فۆرمەکان، سایکۆلۆژیا و کولتووری توندوتیژدا هەیە. چونکە ئەوەی خۆراک بە گەیاندنی پەیامی ڕۆشنبیرانی نەریتی دەدات، میدیا و چاپەمەنییە، میدیا و چاپەمەنیش خۆراک لە هێزە باڵادەستەکان وەردەگرێت، کەواتە لۆژیکییانە ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی نەریتی، هاوشانی هێز و چینە باڵادەستەکان، بەشدارن لە برەودان بە زیاتر فراوانکردنی فۆرمەکانی ستەم.

کاری خۆڕایی، دایکایەتی، بەرهەمهێنانی کولتووری

پێشتر بە دوور و درێژی باسی کاری ماڵەوەمان کرد، بەتایبەت لە ڕەهەندە تیۆرییەکەیەوە، ئەم پرسە ئەگەر بەڕادەیەک ژنانی چینی کرێکاری وڵاتانی پیشەسازییە گەورەکانی چارەسەر کردبێت، لە کوردستاندا هێشتا بە فراوانی ماوەتەوە. لەلایەک ڕاستە ژنان هاتوونەتە دەرەوە و کار دەکەن، بەڵام هاوکات ئەرکی ماڵەوە و کاری ماڵەوەش لەسەر ئەوانە: پاککردنەوە، ڕێکخستن، چاودێریی منداڵ، کە بەهای هەر یەکێک لەم کارانە بەهایەکی یەکسانی کارکردنە لەناوەوەی کارگە و نووسینگە و فەرمانگەکاندا، بەڵام لە کوردستاندا تا ئێستا هیچ بەهایەک بۆ ئەم کارانە نییە و بەگوێرەی نەریتیش هەمووی بەکاری ژن دەبینرێت، پیاو بەردەوام خۆی بێ بەری دەکات لەم کارانە. لەم ڕووەوە هێزی کاری ژن لە کاری سەربەخۆ، بینینی کار وەک چالاکییەکی زیندووی ژیان، بەتەواوی لێی نامۆ دەبێت و کورت دەبێتەوە بۆ مۆدێلێکی نوێی بێگاری و کاری زۆرەملێ. لەبەرئەوەیە ئەگەر توێژینەوەیەکی فراوانی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی لەسەر ڕەهەندە فیکری و دەروونییەکانی ژنانی کارکەر بکرێت بۆمان دەردەکەوێت بەخێوکردنی منداڵ و کاری ماڵەوە هەرگیز لەلایەن ژنەوە وەک چالاکییەکی زیندوو و بەشێک لە عەشق و خۆشەویستیی کار نابینرێت. بۆ ئەوەی کار ببێتە بەشێک لە چالاکیی زیندووی ژیان، یان دەبێت کاری ماڵەوە بەکۆمەڵایەتی بکرێت یاخود بەهای کاری بۆ دابنرێت و بە شێوەی یەکسان دابەش بکرێت.

ئەمە لە لایەک، بەڵام لەلاکەی دیکەوە، کێشەیەکی دیکە لە کولتووری ئێمەدا هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی نەریتی و بەشی فراوانی مێژوونووسان و «پیاوانی ئایینی» نموونەی ژنانی کلاسیک دەهێننەوە کە  لە کولتووری کوردەواریدا سەریان هەڵداوە و ژنانی دیاری کۆمەڵگەش بوون، نموونەی حەبسەخانی نەقیب و هتد. ئەمانەشیان بۆ ڕەوایەتیدان بە توندوتیژیی بەرانبەر بە خواستی ژنان بۆ ڕزگاری دەهێنرێتەوە یان بۆ سەرکوتکردن، چونکە لە ڕاستیدا ئەو مۆدێلەی ژن نواندنەوەی خواستی پیاو بووە لە کۆمەڵگەدا و هیچ پەیوەندییەکی بە خواستی ژنەوە نەبووە. واتە مەبەست لە هێنانەوەی ئەم نموونانە بە فراوانی بۆ بێدەنگکردنی دەنگی تازەی ژنانە کە دەیانەوێت ئەم جارە نەک بە ئایدیا و بیرۆکەکانی سەری پیاوان، بەڵکوو بەگوێرەی ئایدیاکانی خۆیان، ڕابەرایەتیی خواست و داوا ڕزگاریخوازییەکانی خۆیان بکەن.

لەلایەکی تریشەوە کولتووری دایکپەرستی هەیە کە ڕەهەندێکی تەواو دژ بە ژنە. واتا ئەو پیاوەی دایکپەرستە یان عاشقی دایکییەتی مەرج نییە پیاوێک بێت باوەڕی بە ئازادیی هەمەلایەنە و یەکسانی ژن هەبێت. مێژوو پڕیەتی لە نموونەی دایکپەرستی، بەڵام هەر لەو کاتەی دایک دەپەرستێت ژن دەکاتە کۆیلە. نموونەی مۆدێرنی دایکپەرستییش لە مۆدێلە فاشیستییەکانی ئەڵمانیای نازی و ئیتاڵیای فاشیستیدا هەن. هەم هیتلەر و هەم موسۆلینی (بەتایبەت لە کەیسی موسۆلینیدا) بە فراوانی پێیان وابوو کۆمەڵگەی مۆدێرن و مۆدێرنیتە بریتین لە سەرهەڵدانی ژنان یان بەژنانەییکردنی مێژوو و کۆمەڵگە و دەسەڵات.  بۆ ئەم مەبەستە پێێان وابوو کە  بزووتنەوەکانی نازیی و فاشیستی دەتوانن جارێکی دیکە سەروەری بۆ ئەو پیاوە بگەڕێننەوە، کە ئێستا لەناو کۆمەڵگەی جەماوەریی ژناندا دەسەڵات، شکۆ و شەرەفی لەدەست داوە. لە کاتێکدا هەردوو ڕابەریش بە شێوەیەکی موقەدەس سەیری کارەکتەر و فیگەری دایکیان دەکرد. دایک بۆ ئەوان ڕەمزی بەرهەمهێنانەوە، واتا نەوەخستنەوەی سەربازی پاڵەوانە کە دەست لەسەر سینە ئامادەیە خۆی بکاتە قوربانیی وڵاتی باوک. دایک موقەدەسە، چونکە هەمیشە ئامادەی قوربانیدانە بۆ ڕۆڵەکانی، ئەو ڕۆڵانەی سبەی سەرباز و جوندیی نیشتمانن. ئەدەبیات و فیلم و کولتووری بینراوی نازیزم و فاشیزم پڕیەتی لە نواندنەوەی کارەکتەری موقەدەسکراوی دایک. بەڵام ئەم دوو بزووتنەوەیە تا دوا ڕادە دژی ژنان و ژنانەییکردنی کۆمەڵگە بوون. موسۆلینی هەمیشە بەگاڵتەوە دەیگوت چەمکی چین (class) لە ئەڵمانی و ئیتاڵیدا ئامرازی ناساندنی مێینە و جەماوەریش بە هەمان شێوە، بەڵام چەمکی دەوڵەت نێرانە و پیاوانەیە و بۆیە هەم نازیزم و هەم فاشیزم دەوڵەتیان وەک دروستکراوێکی موقەدەس دەبینی، لە هەڕەمی دەوڵەتیشدا، بێگومان لەبیریان نەکردبوو کارەکتەری دایک زەق بکەنەوە.

ئەم پرسە بە فراوانی لە کوردستانیشدا هەیە، هەموو گۆشە و کۆڵان و پارکێکی کوردستان پەیکەری دایکی هەیە، هەر تاکێک دایکی لا موقەدەس و پیرۆزە، بەڵام وەک بە فراوانی دەزانین زۆربەی زۆری پێکهاتە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانی لە توندوتیژیی دژی ژنان دەکەن، هەر ئەو «پیاوانە»ی دایکیان لا موقەدەسە، ڕێگەی تێدەچێت بەرانبەر بە خوشک و هاوژینەکانیان توندوتیژ بن، چونکە کە ژن بوو بە دایک، چیتر لای ئەوان وەک هەڕەشە بۆسەر نەزمی هەڕەمی و قووچەکیی هەژموونی پیاوەتی و پیاوسالاری نابینرێت. دایک قوربانیدەرە، ئامادەیە خۆی بکاتە قوربانیی ڕۆڵەکانی، ئەو ڕۆڵانەی کە ڕەنگە سبەی سەربازی نیشتمان بن. بەڵام ژن وەک بکەرێک خۆی دەبینێت کە خاوەن مافی یەکسانە، داوا دەکات هاوشێوەی پیاو لە شوێن و پێگەی یەکساندا بووەستێت، بێگومان ئەمەش دەبێتە هەڕەشە بۆسەر نەزمی ماوەدرێژیی هەڕەمی «هەژموونی پیاوەتی». دیارە مەبەست لەم قسانە بەو مانایە نییە کە دایک خاوەن کەرامەت و بوونێکی شایستە و ڕێزلێگیراو و خۆشەویست نییە، بەپێچەوانەوە، بەڵکوو ئامانجی ئەم بۆچوونەی ئێمە ئەوەیە بڵێین کە لە پشتی ماسکی دایکپەرستییەوە، کولتووری دژەژنیی خۆی حەشار داوە. هەروەها دەبێت ئەوەش بڵێین پرسەکە بریتی نییە لە پرسی تاک، بێگومان کەسانێکی زۆر هەن دایکیان لا موقەدەسە لە ژنان و پیاوان، هاوکات باوەڕی موتڵەقیشیان بە یەکسانیی هەمەلایەنەی نێوان ژنان و پیاوان، جێندەرەکانی دیکە و دەرە-جێندەرەکان هەیە.

وەک دوا خاڵی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەمەوێت ئاماژە بە ئایدیۆلۆژیایەکی دوور و درێژ بکەم کە دەڵێت «لەناو پەیامبەران و فەیلەسوفان و زانایان و هونەرمەنداندا ژن هەڵنەکەوتووە». ئەم دەربڕینە ئەگەرچی ڕاستیی تێدا نییە بەتایبەت لە حاڵەتی «فەیلەسوفان و زانایان و هونەرمەنداندا»، بەڵام ئەم ئایدیۆلۆژییە ئەوە لە بیر دەکات کە مێژووی سەرهەڵدانی سایکۆلۆژیای سەرکوت و کولتووری سەرکوتکار و پەراوێزخستنی ژنان و بردنیان بۆ کون و کەلەبەرەکانی ماڵەوە و زیندانیکردنیان، بێگومان نابێتە دەرفەت بۆ سەرهەڵدانی بیرکردنەوەی فەلسەفی و کولتووری. (ئەریستۆتێلیس) پێی وابوو بۆ ئەوەی فەلسەفە ڕوو بدات دەبێت کۆیلایەتیش هەبێت، نیچە ئەم قسەیە لە ئەریستۆ قەرز دەکات و دەڵێت بۆ ئەوەی کولتوور چرۆ بکات، دەبێت بەشێکی گەورەی کۆمەڵگە بکرێتە کۆیلە. مانای پشتی ئەم قسانە ئەوەیە کە تەنها ئەو کەسانە دەتوانن کولتوور و فەلسەفە بەرهەم بهێنن کە کارناکەن، یاخود لە ئەمڕۆدا، کارێکی ئارام و خۆشی وەک پرۆفیسۆری ئەکادیمی دەکەن و دەستکەوت و داهاتی ماددیان دەیانجار بەرزترە لە داهاتی کرێکارێکی ئاسایی.

کۆڵۆنیالیزم کۆمەڵگە کۆڵۆنیزەکراوەکان وا لێدەکات توانای گەشەی ئابوورییان نەبێت، ئەمەش ڕێگە لەوە دەگرێت دەرفەتی یەکسانی پەروەردە و گەشە و چرۆی کولتوور و هونەر بێتە ئاراوە. بۆیە دەبینین هەموو ئەو کۆمەڵگانەی کۆڵۆنیزەکراون، بەڕادەیەکی فراوان لەژێر ئاستی موتڵەقی ناگەشەسەندووییدا هێڵراونەتەوە، هەژاری، نەخوێندەواری و نەزانیی قووڵ ڕیشەیان داکوتاوە و لەپاڵیشیدا توندوتیژی بەردەوام لە هەڵکشاندایە، با نموونەی کۆمەڵگەی ئەفغانستانی، بەڕادەیەکیش کۆمەڵگەی کوردی وەربگرین. سەرمایەداری لەلای خۆیەوە گەشەی ناهاوسەنگ دروست دەکات و وادەکات لە ئەمڕۆدا منداڵانی چینێکی کەم توانای زۆرترین گەشەی پەروەردەیییان هەبێت، بەڵام منداڵانی چینی کرێکار، کە ڕێژەی گەورەی کۆمەڵگەکان پێک دەهێنن، لە ئاستێکی بەرزی خوێندنی باڵادا نەبن، بەڵکوو کۆی دەرفەتەکانیان گەڕان بێت بۆ دۆزینەوەی کار و دانی باجی فراوان و نەبوونی کاتی بەتاڵی پێویست بۆ خۆ-پەروەردەکردن و خۆ-فێرکردن، یان بوون بە هونەرمەند و بیرمەند و فەیلەسوف. دیسان لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەمەوە کە مەبەست لە کاتی بەتاڵ بۆ خۆ-پەروەردەکردن ئەوە نییە کە فەلسەفە، کولتوور و هونەر بکاتە کایەی دەرەوەی کار و کرێکار بخاتە دەرەوەی هەرێمی هونەرمەند و فەیلەسوف و کولتوورناسەوە، ئەو مۆدێلە سەرمایەدارییەی لەسەر بنەمای دابەشکردنی کار دامەزراوە، دەرفەتی ئەوەی لە زۆرینەی کۆمەڵگە سەندووەتەوە پراکتیکی کولتوور بکات و ئەو کەمینەیەش کە لەو بوارەدا چالاکە، ئاگاییی خۆی بەرەو شوێنێکی دەرەوەی جیهانی واقیعی ئاراستە دەکات و نامۆبوونی مرۆڤ لە مرۆڤ، کرێکار لە کرێکار، کرێکار لە مرۆڤ و لە سروشت و کۆمەڵگە، و پاشان بێبەریبوونی لە ژیانی کولتووریی قووڵتر و قووڵتر دەبێتەوە و لێرەشەوە دەرفەتی سەرهەڵدانی کولتوورێکی پێشکەوتووخواز لە مەیدانی گشتیدا زیاتر کەم دەبێتەوە و لەم ڕووەوە دەرفەت بۆ سیاسەتە پۆپۆلیستییەکان و بیرە ڕاستڕەوییەکان دەخوڵقێت ئاسانتر کار لە توێژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە بکەن و زیاتر پەرە بە بیرە کۆنەپارێزەکانی وەک ڕقی نەتەوەیی، سێکسیزم، ڕقی ئایینی، و بیری فاشیستی بدەن.

ئەمە بۆ پرسی ژن بە هەمان شێوە ڕاستە، لەو ساتەوەی ژن لە سەکۆی مێژوویی و سیاسی دەرکراوە هەزاران ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و نەک هەر بە فیزیکی و ئابووریی وابەستەی پیاو کراوە، بەڵکوو سایکۆلۆژیایەکی سەرکوتکراویشی بۆ دروستبووە کە خۆبەخۆ دان بەوەدا بنێت کە پاشکۆیە و بێتوانایی لە بەرهەمهێنانی کولتووریی، نەک وەک دیاردەیەکی مێژوویی بەڵکوو بە سروشتی بیبینێت و ڕۆژانەش مۆدێلە باوەکانی فەلسەفە، ئایین، نەریت، سایکۆلۆژیا و کولتوور ئەم بیروباوەڕە باڵادەستە بەرهەمبهێننەوە. کەواتە وەک دەرەنجام ڕوونە کە هەرگیز دەرفەتی یەکسان لەب ەردەم ژن و پیاودا نەبووە لە مەیدانی بەرهەمهێنانی کولتووریدا تا بزانین کام مۆدێلی بەرهەمهێنانی کولتووریی فراوانتر، باڵاتر و باشترە. قسەکردن لەسەر پلەی بەراوردی دەستکەوت و بەرهەمە کولتوورییەکان تەنها کاتێک دەکرێت کە دۆخی گونجاوی یەکسان لە ئارادا بێت. بە دڵنیایییەوە ژنێکی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان لە کابول کە ئێستا لە زانکۆش قەدەغە دەکرێت، هەمان دۆخی یەکسانیی پیاوێکی نییە لە بەرلین و هارڤارد و ئۆکسفۆرد تا بێین بێتوانایی و بێکولتووریی ژنێکی ئەفغانستانی بەراوردی ئەوەی پێی دەگوترێت «پیاوێکی داهێنەری وەک مارک زوکەربێرگ» بکەین.

لیستی سەرچاوەکان

ئینگلیزیی و ئەڵمانیی

Aleksandra Kollontai,Make way for Winged Eros: A Letter to Working youth Love as a Socio-psychological Factor, in From Symbolism to Socialist Realism: A Reader, edited by Irene Masing-Delic, Academic Studies Press, Boston, 2012.

Bertolt Brecht, Fragen eines lesenden Arbeiters, in Die Gedichte, Die Sammlungen, Die Einzelgedichte, Vollstänidge Neuausgabe, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 2016.

Christine Delphy, Close to Home. A Materialist Analysis of Women’s Oppression, Hutchinson, London, 1984.

Ernst Mandel, Late Capitalism, Verso, London and New York, 1978.

Friedrich Engels, Der Ursprung der Familie, des Privateigentums und des Staats, in Karl Marx/Friedrich Engels – Werke, Karl Dietz Verlag, Band 21, 5. Auflage, Berlin, 1975.

Georg Simmel, “The Metropolis of Modern Life” in Donald Levine (ed) Simmel: On Individuality and Social Forms, Chicago University Press, Chicago, 1971.

Georg Wilhelm Friedrich Hegel, Wissenschaft der Logik, Band 21, Felix Meiner Verlafg, Hamburg, 2008.

Heidi Hartmann, The unhappy marriage of Marxism and feminism: towards a more progressive union, in Lydia Sargent (ed), Women and Revolution, South End Press, Cambridge MA, 1981.

Ignacio Martín-Baró, Writings for a liberation psychology, Harvard University Press, 1994.

István Mészáros, Marx’s Theory of Alienation, Merlin Press, London, 2006.

John Stuart Mill, On Liberty and Other Essays, Oxford University Press, Oxford, 1998.

Juliet Mitchell, Psychoanalysis and Feminism, Pelican, Harmondsworth, 1975.

Karl Marx and Friedrich Engels, The German Ideology, in Marx/Engels Collected Works, Volume 3, Lawrence and Wishart, London, 2010.

Karl Marx, ‘Comments on James Mill, Elements d’Economie Politique’, in Marx/Engels Collected Works, Volume 3, Lawrence & Wishart, London, 2010.

Karl Marx, Grundrisse: Foundations of the Critique of Political Economy, Penguin Classics, London, 1993.

Karl Marx, Ökonomisch-philosophische Manuskripte aus dem Jahre 1844, in Karl Marx, Friedrich Engels: Werke, Dietz-Verlag, Berlin 1968.

Martha Gimenez, Capitalism and the oppression of women: Marx revisited, Science & Society, 69 (1), January 2005.

Norbert Elias, Über den Prozeß der Zivilisation: Soziogenetische und psychogenetische Untersuchungen, Zwei Bände, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 1976.

کوردیی

پێشڕەو محەمەد، دیالەکتیکی هونەری سێیەم (دەربارەی مۆدێرنیتە، شار، سینەما، فۆتۆگرافیی، تەکنیک)، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، سلێمانیی، ٢٠٢٠.

کاڕڵ مارکس و فریدریش ئەنگڵس، مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست، وەرگێڕانی پێشڕەو محەمەد، ناوەندی توێژینەوە و هزریی شەهید ئارام، سلێمانیی، ٢٠١٦.

پەراوێزەکان

1    Bertolt Brecht, Fragen eines lesenden Arbeiters, in Die Gedichte, Die Sammlungen, Die Einzelgedichte, Vollstänidge Neuausgabe, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 2016, s.291-292

2    بڕوانە: کاڕڵ مارکس و فریدریش ئەنگڵس، مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست، وەرگێڕانی پێشڕەو محەمەد، ناوەندی توێژینەوە و هزریی شەهید ئارام، سلێمانیی، ٢٠١٦.

3    بۆ زانیاریی دەربارەی چەمکی نامۆیی لای مارکس بگەڕێنەوە بۆ شاکارەکەی ئستڤان مێزارۆش:István Mészáros, Marx’s Theory of Alienation, Merlin Press, London, 2006.

4    Karl Marx, ‘Comments on James Mill, Elements d’Economie Politique’, in Marx/Engels Collected Works, Volume 3, Lawrence & Wishart, London, 2010, p.228

5    Karl Marx, Ökonomisch-philosophische Manuskripte aus dem Jahre 1844, in Karl Marx, Friedrich Engels: Werke, Dietz-Verlag, Berli 1968, Band 40, s.39-40

6    هەمان سەرچاوە

7    هەمان سەرچاوە

8    Karl Marx and Friedrich Engels, The German Ideology, in Marx/Engels Collected Works, Volume 3, Lawrence and Wishart, London, 2010, p.31

9    هەمان سەرچاوە.

10    بۆ زانیاریی زیاتر بگەڕێنەوە بۆ: پێشڕەو محەمەد، دیالەکتیکی هونەری سێیەم (دەربارەی مۆدێرنیتە، شار، سینەما، فۆتۆگرافیی، تەکنیک)، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، سلێمانیی، ٢٠٢٠.

11    Georg Wilhelm Friedrich Hegel, Wissenschaft der Logik, Band 21, Felix Meiner Verlafg, Hamburg, 2008, s.419-422

12    پێویستە ئەوە بزانین میل ڕاناوی نێرینە وەک دەسەڵاتدار بەکاردەهێنێت، نەک ئەو ئەفسانەیەی پێیوایە میل سەرمەشقی ئازادیی و یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوانە. نەریتی لیبراڵ، دەسەڵاتی لە دەستی پیاودا دەبینی

13    John Stuart Mill, On Liberty and Other Essays, Oxford University Press, Oxford, 1998, p.73

14    هەمان سەرچاوە، ل.٧٩.

15    سەبارەت بە پێناسەی ئەم «بەکۆمەڵایەتییکردنە بابەتییەی بەرهەمهێنان» بگەڕێنەوە بۆErnst Mandel, Late Capitalism, Verso, London and New York, 1978, p.595

16    Karl Marx, Grundrisse: Foundations of the Critique of Political Economy, Penguin Classics, London, 1993,

17    هەمان سەرچاوە، لل.٦١٧-٦١٨.

18    Friedrich Engels, Der Ursprung der Familie, des Privateigentums und des Staats, in Karl Marx/Friedrich Engels – Werke, Karl Dietz Verlag, Band 21, 5. Auflage, Berlin, 1975, s.61-62

19    هەمان سەرچاوە.

20    هەمان سەرچاوە.

21    Aleksandra Kollontai,Make way for Winged Eros: A Letter to Working youth Love as a Socio-psychological Factor, in From Symbolism to Socialist Realism: A Reader, edited by Irene Masing-Delic, Academic Studies Press, Boston, 2012, p.168.

22    Juliet Mitchell, Psychoanalysis and Feminism, Pelican, Harmondsworth, 1975, p.412.

23    Heidi Hartmann, The unhappy marriage of Marxism and feminism: towards a more progressive union, in Lydia Sargent (ed), Women and Revolution, South End Press, Cambridge MA, 1981, pp.1-42; Christine Delphy, Close to Home. A Materialist Analysis of Women’s Oppression, Hutchinson, London, 1984, pp.69, 71

24    Heidi Hartmann, The unhappy marriage of Marxism and feminism, ob.cit, p.7

25    هەمان سەرچاوە، ل.٩.

26    Martha Gimenez, Capitalism and the oppression of women: Marx revisited, Science & Society, 69 (1), January 2005, pp.11-32;

27    Georg Simmel, “The Metropolis of Modern Life” in Donald Levine (ed) Simmel: On Individuality and Social Forms, Chicago University Press, Chicago, 1971, p.324.

28    بۆ زانیاریی زیاتر بگەڕێنەوە:Norbert Elias, Über den Prozeß der Zivilisation: Soziogenetische und psychogenetische Untersuchungen, Zwei Bände, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 1976

29    Ignacio Martín-Baró, Writings for a liberation psychology, Harvard University Press, 1994, pp.210-211.

The post دەروازەیەک بۆ تیۆریزەکردنی پرسی کار، ژن و سەرهەڵدانی توندوتیژی appeared first on ژنەفتن.

کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان
ئوگین و لۆتار                                  تیۆبالد و ئۆسکار

پەردە

خۆرئاوابوون. پەرستگا. خاکی دەوڵەمەند و بەپیت و فراوان. ڕووبار. جەنگەڵەکان. هاوڕێیان. تەنها پەرستگاکە هێشتا ڕووناکە. گفتوگۆ لەسەر سەدەکانی ناوەڕاستە، نەزمە مۆناستی(ڕەبەنی)یەکان لەژێر ڕۆشناییی مانای ئایدیالی خۆیاندا. کاریگەرییان لەسەر ئایین و لە هەمان کاتدا، لەسەر زانست. هەردوو ئاراستەکە بە ڕێگەی جیاوازیی خۆیاندا ڕۆیشتوون، نەزمەکان کەوتوون – بەڵام ئایا نابێت ئێمە ئارەزووی فۆرمە کۆمەڵایەتییە هاوشێوەکان بکەین؟ ئێمە کتومت بە ئاراستەی پرەنسیپی پێچەوانەدا دەڕۆین، بە ئاراستەی گەردوونییەتی بێباوەڕیدا، تا زەروورەتەکەی بۆ ڕۆژگاری خۆمان دەربخەین. ئەم بێ باوەڕی(بێ ئیمانی)یە بەستراوەیە بە ڕەخنەی زانستی لە سەردەمی خۆمانەوە، کە خێرا و بە پەلە بەرەو پێشەوە بە ئاراستەی ڕامان و بیرکردنەوە ئەرێنییەکاندا مل دەنێت. وەرن با هیچ گلەیی و گازندەیەکمان لەم سەردەمە تازەیە نەبێت – بەڵکوو، پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن یارمەتیی بدەین. یان زانست دەبێت مەسیحییەت تەفروتونا بکات، یاخود دەبێت خۆی لەگەڵ مەسیحییەتدا یەک بگرێت، چونکە حەقیقەت ناتوانێت دووان بێت؛ بۆیە بیرۆکە و ئایدیاکە ئەوە نییە ڕێگە بە زانست بدەین پشت بە هەلومەرجە دەرەکییەکان ببەستێت، و لەگەڵ ئیماندا، لەنێو ئەم یەکێتییەدا، کە هەموو ئەوانەی مرۆڤایەتییان خۆش دەوێت و دەیناسن، ئارەزوو و پێشبینی دەکەن بوونێکی سەرسوڕهێنەر، بەهادار و سەربەخۆ بئافرێنن. فاکەڵتی و هۆڵی زانکۆکان و ئەکادیمییەکانی سەردەمی ئێمە. زانکۆکان. ئەکادیمیای نوێ.

ئێوارەیەکی ڕازاوە و جوان ئاوا بوو. پووکانەوەی ڕووناکی وا دەردەکەوێت هەموو دەسەڵاتی خۆی کۆ بکاتەوە و دوایین تیشکە ئاڵتوونییەکانی بەسەر کڵێساکەدا ببارێنێت، ئەو کڵێسایەی لەسەر لوتکە و گردێک هەڵکەوتووە، بە سادەیییەکی دڵڕفێنەوە بەسەر هەرێز و مێرگوزار و ڕەزە ترێکاندا دەڕوانێت. دۆڵی بەرپێی گردەکە چیتر تیشکی کز و پووکاوەی ڕووناکی بەرناکەوێت و تەنها خووڕەی ئاوە نزیکیی ڕووباری نێکارمان پیشان دەدات، کە وازی لە دەنگی بۆڵەبۆڵکەری خۆی هێناوە تا پێشوازی لە هاتنی شەو وەک ئاواز و میلۆدیی ڕۆژانی تێپەڕیو بکات. گاڕانەکان بەرەو لانەکانیان بوونەوە و تەنها ئاژەڵی دڕندەی وەرزیی ماڵیئاسا و بە دزییەوە دەخزایە دەرەوەی دارستانەکانەوە تا لەژێر ئاسمانی ساماڵ و شینی کراوەی شەودا بلەوەڕێت. لوتکەی شاخەکە هێشتا دەدرەوشایەوە. ڕۆحێکی ئارامی و خەمبار هەموو شتێکی دەگەیاند.

وەها «لۆتار»، یەکێک لە دوو لاوەکە، دەستی پێ کرد، کە چەندین هەنگاو دوور لە پەرستگاکەوە پێی خستبووە ناو دیمەنەکەوە، و ئێستا بەجووڵە و دوورکەوتنەوە لە شوێنەکانیان دەیویست ماڵئاواییی لەو دوایین تیشکەی ڕووناکیی بکات سەقفی کڵێساکەی گرتبووەوە: «لۆتار! هەروەها ئازارێکی نهێنی ناشاریتەوە کاتێک چاوی ئاسمان چیتر بەسەر سروشتەوە نییە و لێرەوە زەوی بەرفراوان وەک مەتەڵێک هەڵکەوتووە کە وەڵامەکەی ونە؟ بنواڕە، ئێستا ڕووناکیش ڕۆیشتووە، و هەر لە سەرەتاوە تاریکی باڵی بەسەر کێوە شکۆمەندەکانیشدا کێشاوە. ئەم بێدەنگییە ترسناکە، تۆقێنەرە و بیرکردنەوە لە جوانیی ڕابردوو تامی ژەهر دەدات؛ سەدان جار بەم جۆرە هەستم کردووە، هەرکاتێک ویستبێتم ئازادانە ڕووم لە سەردەمی کۆن بەرەو شەوی ساتی ئێستا وەربگێڕم، جگە لە پەشیمانیی چەقیو، ڕزگاریم پەیدا نەکردووە، کە پەشیمانییەک جگە لە مەرگی دەروون و ڕۆح شتێکی دیکە نییە. ئەمەش هەستکردنێکی ئازاردەرە دەربارەی یادەوەریی مەزنایەتییەکی لەدەستچوو: مەزنایەتییەکی لەدەستچوو وەک تاوانبارێک لە بەردەم مێژوودا دەوەستێت، و ئەو کەسەی زۆر قووڵتر ئەزموونی کردبێت، کاتێک لەم خەونە بێدار دەبێتەوە، ترس و لەرزەیەکی زۆر توندوتیژ دایدەگرێت؛ ئەوەی درز و کەلەبەرێکی نێوان ئێرە و ئەوێ دەبینێت، من، لانیکەم، دەبێت قبووڵی بکات زۆرێک لەو شتە لەدەست چووە کە جوان و مەزن بوو – دەبێت وەک لەدەستچوویەک بۆ هەمیشە قبووڵی بکەم. لەم پەرستگایە بڕوانە؛ چ ڕۆحێکی مەزن و بەشکۆ بونیادی ناوە، بە چ هێزێکەوە توانیویەتی ئەو زەبرە لە جیهانی فراوان بکات! بە مەزارگەیەکی هێمنەوە، وەک تاج لەسەری گردە هێمنەکە نراوە، دێرەکەی لەسەر پانتاییی دۆڵەکە بەرز کراوەتەوە، و لە قەرەباڵغی و شپرزەییی شاردا، کاتێدراڵێکی شاهانەی خوڵقاندووە؛ و هەزاران خەڵک پابەندی ئەم ڕۆحە بوون و بە گالیسکە و بە پۆشاکە درێژ و پیرۆزەکانیان، شڕ و دوور لە شتە ڕازاوەکان کە زەوی دابینی دەکا و بەرهەمی دەهێنێت، بە دەوریدا دەخولێنەوە… بەڵام پێویست ناکات من ئەمەت پێ بڵێم، تۆ خۆت تەواو شارەزای مێژووی جیهانیت. و ئێستا ئەی لە کوێیە مێژووی جیهان؟ تۆ لێم تێدەگەیت – من پرسیار لەو سەردەمە ناکەم ئێستا بۆ ئێمە هاتووە، پرسیار لە شتی مردوو ناکەم، بەڵکوو، ئەگەر حەز بکەیت، دەربارەی ئەو فۆرمەی سەردەمەکە وەریگرت، دەربارەی ئەو وزە و سازگارییەی پێدەچوو بچێتە ناو بێدوایەکییەوە و کەچی هەرچۆنێک بێت زۆرترین مەودای خۆی بە ڕێککەوتنێکی تەواوەوە لەگەڵ ناوەنددا دروست کرد، هەمیشە ئاواز و میلۆدیی کۆن لە هەر جۆرێکی خۆیدا دەگرێت. فۆرم، کە بەم جۆرە دروست بووە، تەنها شتە بتوانێت خاڵێکی بەراوردکاریی ناو پەیوەندییەکانمان بخاتە بەردەستی ئێمە، چونکە ناوەرۆک هەمیشە شتێکە دەبەخشرێت؛ بەڵام فۆرم بریتییە لە بنەچەی ڕۆحی مرۆیی تێیدا سەربەستی وەک یاسا دەجووڵێتەوە و عەقڵ بەدی دێت و ڕوو دەدات. لە کوێیە ئەو پردەی سەرجەمی شکۆی زەوییە دوورەکەمان بۆ دەگوازێتەوە؟ لە کوێیە ئەو ڕۆحە بەوەفا و بەهێزەی کڵێساکانی بونیاد نا و نەزمەکانی دامەزراند، هەموو شتێک بە یەکپارچەیییەکی پێرفێکتەوە بڕازێنێتەوە؟ ئەو ڕۆحەی لە ناوەندەوە، کە لەو ڕۆژگارەدا خۆی بەسەر جیهانی پێشوودا بەرز کردبووەوە، هەموو شتێکی دەخستە ژێر هۆش و دەسەڵاتی ئیمانەوە؟

پەردە

لەگەڵ ئێمەدا، هەموو شتێک لەسەر ڕۆحیی چڕ دەبێتەوە؛ ئێمە هەژار دەبین تەنها لە پێناوی ئەوەی دەوڵەمەند بین.

جیهانی کۆن

١. پاشایەتی. یۆنان، ڕۆمای دواتر

سەدەکانی ناوەڕاست

٢. پاشایەتیی دەستووری

مۆدێرنیتە

٣. کۆماری

٣.٢) نەتەوە جۆراوجۆرەکان – یەک کڵێسا و یەک پاپا

٣.٣) قەشایەتیی گەردوونی، پرۆتستانتیزم وەک دەروازە

سەرچاوەی وەرگێڕان:

Franz Zinkernagel, “Neue Hölderlin-Fünde,” Neue Schweizer Rundschau 19, no. 4 (April 1926), 333–348

دەستنووسی «کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان» دەستوخەتی هۆڵدەرلین

لێکدانەوەی وەرگێڕ:

لە ساڵی ١٩٢٦دا فرانتز تسینکێرناگل وتارێکی لە «Neue Schweizer Rundschau»دا بڵاو کردەوە باس لە هاوپێچکردنی کۆمەڵێک دەقی هۆڵدەرلین دەکات کە تا ئەو سەردەمە نەبینرابوون[1]. لەناو ئەو دۆکۆمێنتانەدا کە کۆمەڵێک شیعر و نامەیەکی سەردەمی هەرزەکاریی هۆڵدەرلینیشی تێدایە، دوو فراگمێنتی پەخشانئامێزی پێکەوە گرێدراو هەن لە دەستنووسی سەرپەرشتیاری بەرهەمەکانی هۆڵدەرلین لە سەردەمی ژیانی خۆیدا، کریستۆف تیۆدۆر شڤاب، وەرگیراون. دەستنووسەکە لەسەری نووسراوە: «کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان» (Communismus der Geister). فریدریش بایسنە، کە لە ساڵی ١٩٣٣ تا ڕووخانی هیتلەریزم، ئەندامی فەخری و بیرمەندی حزبی نازی بووە، ساڵی ١٩٦١ دەڵێت ئەم دەقە گومانهەڵگرە (Zweifelhaftes)، و بانگەشەی ئەوە دەکات ڕێی تێدەچێت دەقەکە لەلایەن شڤابی سەرپەرشتیاری بەرهەمەکان و هاوڕێی هۆڵدەرلین خۆی نووسرابێت[2]. بەدووی بایسنەدا، هەموو بەرهەمە چاپکراوەکانی دیکەی هۆڵدەرلین، بەو بیست و یەک بەرگەی دیتریش ئی. زاتلەریشەوە (کە ساڵی ١٩٧٠ دەستی پێ کردووە)، بە تەواویی ئەم دەقەیان لە کۆبەرهەمی هۆڵدەرلین فڕێداوەتە دەرەوە. دیارە دەکرێت بە سانایی لە پاڵنەری ئایدیۆلۆژیی بایسنە تێبگەین، لەبەر دوو هۆ، هەم نازیزم دەیویست شاعیرەکە وەک یەکێک لە مەزنەکانی ئەڵمانیا پیشان بدات و هەم بوونی زاراوەی کۆمۆنیزم، کە نازیزم بە دوژمنی ئەڵمانیای دەزانی، خەلەل دەخاتە ناو ڕەوتی ئایدیۆلۆژییەوە.

ئەگەر لە ناوەڕاستی سەدەی بیستدا، کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان بە فراوانی فەرامۆش کرا و ئەو ژیانە کورتەی لە ١٩٢٦ هەیبوو، دیار نەما و ئیتر وەک شتێک دانرا تەواو دوور بێت لە پەیکەرەی بەرهەمی هۆڵدەرلین، لەبەر ئەوە هەرگیز نەچووە ناو مشتومڕی زانستییانە و ڕۆشنبیری و ئەکادیمییەوە. تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ، واتا تا ساتی نووسینی ئەم پێشەکییە، لە لێکۆڵینەوەی ئەڵمانییدا هیچ وتارێک بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر ئەم دەقە بوونی نییە بە شێوەیەکی پڕ لە وردەکاری و فیکرییەوە شیکاری بۆ بکات. لە کاتێکدا ڕێدەکەوێت لەنێو هەندێک کون و کەلەبەری سەرنجڕاکێشی زمانی ئەڵمانیدا، بۆ نموونە ئیقتباسی شاراوە و بێ ئاماژەی هایدیگەر بە ناوونیشانی دەقەکە، یان چەند تۆمارێکی کەمی دەفتەری تێبینییەکانی پۆل سیلان هەن، دەقەکە هەر وەک تارمایییەک ماوەتەوە. بەڵام بارودۆخەکە لە زمانەکانی دیکەدا بە ڕادەیەکی کەم باشترە: بۆ نموونە ژاک دوهۆنتی فەیلەسووفی فەڕەنسی ساڵی ١٩٨٩ دەقەکە وەردەگێڕێت بۆ زمانی فەڕەنسی[3]، و ئێنریکۆ کاروسۆی فەیلەسوفی ئیتاڵی ساڵی ١٩٩٥ دەقەکە وەردەگێڕێتە سەر زمانی ئیتاڵی. کاتێک ساڵی ٢٠١٩ «بازنەی خوێندنەوەی واڵتەر بنیامین»مان لە بەرلین دامەزراند، هەموو ئێوارانێکی دوو شەممە کۆ دەبووینەوە و گفتوگۆمان لەسەر دەقێکی بنیامین دەکرد، یەکێک لەو دەقانەی هەڵمانبژاردبوو، لێکۆڵینەوەکەی بنیامین بوو بە ناوی «دەربارەی دوو شیعری هۆڵدەرلین»، لەناو ڕەوتی گفتوگۆکەدا، هاوڕێم فرانک ڤۆیگت کە پۆست دکتۆراکەی لەسەر شیعری ئەڵمانی و شیکاریی واڵتەر بنیامین بوو، ئاماژەیەکی کورتی بەم دەقە کرد کە بە تازەیی لە ئەرشیڤی هۆڵدەرلین لە کتێبخانەی گشتیی ڤورتمبێرگ لە شتوتگارت بەرچاوی کەوتووە و نووسخەی لێ کۆپی کردووە، داوام لێکرد نوسخەیەکیش بۆ من کۆپی بکات و ئەوە بوو لە دانیشتنی دواتردا نووسخەیەکی کۆپیی دەقەکەی هۆڵدەرلینی بۆ هێنام و پاشانیش دەقەکەی فرانتز تسینکێرناگلم بە ئەرشیڤکراوی لە ئینتەرنێت دەستکەوت و هەم کۆپییەکە و هەم بڵاوکراوەکەی ساڵی ١٩٢٦م بەراورد کردنەوە. ئەو پێشەکییەی لێرەدا دەیخوێننەوە، ئەو لێکۆڵینەوەیە نییە کە بۆ دەقەکە ئەنجامم داوە (هێشتا لەژێر کارکردن دایە و تەواو نەبووە)، بەڵکوو دەروازەیەکی خێرایە بۆ ئەوەی خوێنەر بباتە ناو خوێندنەوەی دەقەکەوە و لێکۆڵینەوە دوور و درێژەکەش بۆ داهاتوویەکی نزیک هەڵدەگرین کە پەیوەندی بە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکانمەوە هەیە دەربارەی ڕۆمانتیسیزمی ئەڵمانی، فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی و هاوکات شیکاریی واڵتەر بنیامین بۆ سەردەمی بارۆک و هونەری ڕۆمانتیک. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت بیڵێم هەندێک سەرەداوی خێران.

ئەگەر کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان لە ڕاستیدا نووسراوەی هۆڵدەرلینە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ١٧٩٠ (هەڵبەت لەو کاتەدا هێگل شیعرێکی بۆ هۆڵدەرلین نووسیوە کە تێماکانی ناو شیعرەکە و دەقەکەی هۆڵدەرلین، خاڵی هاوبەشیان زۆرە، یەکێک لە خاڵە هەرە هاوبەشەکان، چوونە ناو شەوە لە سەردەمی مۆدێرندا)، ئەوا نەک هەم نووسینەکە و هەم سەردەمی نووسینی دەقەکە تەواو گرنگن، بەڵکوو هەروەها سەرسوڕهێنەریشن، چونکە نەک لەبەر ئەوەی بە سانایی دەیسەلمێنێت کە دەقەکە ڕەسەنایەتی هەیە و شاعیرێکی شۆڕشگێڕی مەزنی وەک هۆڵدەرلین نووسیویەتی، بەڵکوو بەکارهێنانی زاراوەی «کۆمۆنیزم» سەرسوڕمانەکە زیاتر دەکات، چونکە یەکەم جارە زاراوەی «کۆمۆنیزم» لە هەر زمانێکدا بەکار بهێنرێت. هۆڵدەرلین زاراوەی «Communismus» بەکار دەهێنێت و ئەمەش زۆر بەسانایی، سەرنجڕاکێشە (هۆڵدەرلین لە جیاتی پیتی K، پیتی C بەکار دەهێنێت کە لەو سەردەمەدا تا سەرەتاکانی ١٨٢٠یش باو بووە، لە جیاتی Karl، هەمیشە دەنووسرا Carl، تەنانەت چەمکی کولتوور (Kultur) تا سەردەمی زۆر دواتریش لە ئەڵمانییدا، بگرە تا لای نیچەش بە (Cultur) دەنووسرا).

تابلۆی «کڵێسای ڤورملینگە کاپێلە»، هونەرمەند لودڤیگ ئولاند

کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان لە دوو فراگمێنتی وابەستە پێکهاتووە: یەکەم فراگمێنت بریتییە لە «پەردە» (یان وشە-بە-وشە: نەخشەی نووسین) (Disposition)ی دیمەنێک، لەگەڵ دەستپێکی دیمەنەکەدا کارەکتەرێک دێت قسە بۆ کارەکتەرێکی دیکە دەکات، لە کاتێکدا فراگمێنتی دووەم، کە وا دەردەکەوێتسەرپەرشتیاران، نەک هۆڵدەرلین خۆی، ناوونیشانی «پەردە»(نەخشەی نووسین)یان پێدابێت، بەرنامەی بەرهەمێکی فراوانتر دادەڕێژێت، کە سەردەمەکانی مێژوو دەبڕێت: لە جیهانی کۆنەوە بەنێو سەدەکانی ناوەڕاستدا تا مۆدێرنیتە و سەردەمی مۆدێرن. کەواتە هەر بەڕاست لە بەرهەمەدا بەم ناوونیشانە هەژێنەرەوە بە هەبوونی زاراوەی «کۆمۆنیزم» دەیەوێت چی بڵێت؟ لە کاتێکدا مانشێتی دەستنووسەکە چوار ناو ڕیز دەکات، بە ئەگەرێکەوە هەموویان بەشداری لە دیالۆگێکی دوور و درێژتردا دەکەن یاخود دەیانەوێت کۆمەڵە دیالۆگێک بەڕێ بخەن کە وازی لێ هێنراوە یان لەدەست چووە، پەیکەرەی سەرەکیی دەقەکە تەنها ناوی دوو لاو دەهێنێت: ئوگین و لۆتار. دەکرێت لە ڕاستیدا لۆتار ئاماژە بێت بۆ پاشاکانی سەدەکانی ناوەڕاست لۆتایەری یەکەم و دووەم و ناوی پاشایەتییەکەیان لۆتارینیا. دوای پەردەیەک، کە وەسف و لێکۆدانەوەی دیمەنەکە و گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە هەنووکەیییەکانی تێدایە، ئوگین لە بەردەم پەرستگایەکی سەدەکانی ناوەڕاستدا، کاتێک بەرەو ئێوارەیە و دونیا تاریک دەبێت، بە جۆش و خرۆشەوە قسە بۆ لۆتار دەکات. شوێنی دیمەنەکە هیچ هەڵە و گومانێک ناهێڵێتەوە: باسکردن و وەسفکردنی ئەم کڵێسا-پەرستگایە، کە لەسەر گردێکی فراوان هەڵکەوتووە و دەڕوانێتە دیمەنەکانی دەوروبەر بە ڕووباری «نێکار»یشەوە، گومان بۆ ئەوە ناهێڵێتەوە کە هۆڵدەرلین باس لە ڤورملینگە کاپێلە، پەرستگایەکی سەدەی یانزەهەم دەکات کە لەسەر گردێکی سەرنجڕاکێشی چەند کیلۆمەترێک دوور لە شاری توبینگن (مەڵبەندی فەلسەفیی هۆڵدەرلین، هێگل و شیلینگ) هەڵکەوتووە. لە گفتوگۆ کورتەکەی ئوگیندا بۆ لۆتار، دەقەکە زۆرێک لەو هەمان پرسیارانە زەق دەکاتەوە کە دواتر هۆڵدەرلین لە توبینگە شتیفت (فاکەڵتیی تیۆلۆژیی کە هۆڵدەرلین لە نێوان ١٧٨٨-١٧٩٣ بەشداریی تێدا دەکرد و هێگل و شیلینگیش هاوپۆلی بوون) دەستوپەنجەی لەگەڵ نەرم دەکردن، و بەشێک لەو ناوەرۆک و بابەتانەش دەردەخات کە لە شیعر و پەخشانی دواتری هۆڵدەرلیندا شوێنێکی بنچینەیی وەردەگرن.

«کڵێسای ڤورملینگە کاپێلە» لە ڕۆتنبێرگ ئەم نێکار، هەرێمی بادن-ڤورتمبێرگ، ڕۆژی ٢٤/٥/٢٠٢٢ ویکی پیدیا

بابەت و ناوەرۆکی بنچینەیی کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان بریتییە لە گۆڕانی سەردەم، قۆناغ، هەمان ئەو بابەت و تێمایەی کۆی بەرهەمە سەرەکییەکانی هۆڵدەرلینی تەنیوەتەوە. هەردوو ئوگین و لۆتاری لاو لە بەردەم کڵێسایەکی کۆن و پیری سەدەکانی ناوەڕاست دەوەستن، بەڵام هەروەها لە بەردەم دەروازەی مۆدێرنیتەش وەستاون، لەنێو سەردەمێکی تەقینەوەی پاش-شۆڕشگێڕییدا. ئەوەی لەناو پێکهاتەی ئەم سەردەمە نوێیەی هەستکردن و بیرکردنەوەدا سەرەکی و سەنتڕاڵە، بریتییە لە دابڕان و جیابوونەوەی «زانست» (Wissenschaft) لە لایەک و ئایینی مەسیحی بە هەموو فۆرمەکانی ژیانی ناوچەیی، لۆکاڵیی وابەستەیی و ڕێکخستنە مەسیحییەکانەوە، لەلاکەی دیکەوە. سەرسام بەو پەرستگا گەورەیەی لە بەرزییەوە دەڕوانێتە ڕووبار و دۆڵەکەوە، دەقەکە چەمکی ونبووی کۆمەڵەیەکی یەگرتوو و ڕۆحی هاوبەشی و هەرەوەزی شی دەکاتەوە، کە لێرەدا لە «نەزمە مۆناستییەکانی ناو ڕۆشنایی مانا ئایدیالەکەیاندا» بەرجەستە دەبن، و سەدەکانی ناوەڕاست لوتکەی ئەم فۆرمەی ژیان پیشان دەدات کە ئێستا بەسەرچووە و لە بەها کەوتووە. «زانست» لێرەدا کە هەڕەشەی «وێرانکردنی مەسیحییەت» دەکات، بەتایبەتی بریتییە لە فەلسەفەی ڕەخنەییی کانتی نوێ کە لە سەرەتای دەیەی ١٧٩٠دا بە جیهانی فیکری و ڕۆشنبیریی ئەڵمانیزماندا دەهات و دەچوو؛ ئەم ئامادەیییە کانتییە بە دڵنیایییەوە لە ئاماژەی دەقەکەدا بۆ چەمکی «ڕەخنە» (Kritik) تەواو ڕوون دەبێتەوە و لە داڕشتە کانتییەکانی وەک «سەربەستی وەک یاسا» (Freiheit als Gesetz)دا تەواو خۆی ئاشکرا دەکات. کاتێک دەقەکەی دواتری هۆڵدەرلین بە ناوی «دەربارەی یاسای سەربەستی، ١٧٩٤» (Über Das Gesez der Freiheit) بخوێنینەوە و بەراوردی نووسراوە بەناوبانگەکەی کانتی بکەین بە ناوی «ئایین لە ناوەوەی سنوورەکانی عەقڵی ڕووتدا، ١٧٩٣» (Die Religion innerhalb der Grenzen der bloßen Vernunft) – دەقێکی ئێجگار گرنگ بی هێگل و هۆڵدەرلین لە دەیەی ١٧٩٠دا – ئەوا دەتوانین بە سانایی شوێنپێی «زانست» و «ڕەخنە»ی کانت لە دەقی کۆمۆنیزمی ڕۆحەکاندا هەڵبگرینەوە. پەردەی یەکەم دەڵێت، ئەگەر ئایین نابێت وێران بکرێت و لەناو ببرێت، ئەوا دەبێت دابڕانەکە چارەسەر بکرێت و ئایین دەبێت لەگەڵ زانست یەک بگرێت – یان زۆر ڕوونتر، لەگەڵ فەلسەفەدا. بەڵام ئەم یەکبوونە پێکەوەیییە ئەرکێکی سانا نییە؛ هەم دەنگی نووسەرئاسای کەسی سێیەم و کارەکتەری ڕۆحییانە دوودڵ و ڕاڕای ئوگین لە کۆمۆنیزمی ڕۆحەکاندا ڕۆچوونەتە ژێر بارێکی قورس و کوشندەی غەمگینییەکی زاڵ، «کە تەونی ئازارێکی نهێنی» لەناو خەرەندەکە و وردوخاشکردنی سەردەمی نوێی مۆدێرن، «ساتی نوێ» (Neue Zeit) دەچنێت.

نووسەری کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان بەڕوونی دەستوپەنجە لەگەڵ قەیرانێکی ئیماندا نەرم دەکات، قەیرانێک هەم شەخسییە و هەمیش بەستراوەتەوە بە ڕەوت و ئاراستەیەکی نوێ و فراوانتری کۆمەڵایەتییەوە، بە «گەردوونییەتی بێ ئیمانی»یەوە (Allgemeinheit des Unglaubens). لەبەر ئەوە، دەقەکە وا دەردەکەوێت لە سەردەمی تازەی شۆڕشی کانتی و جەنگی سپینۆزایی(Spinozastreit)دا نووسرابێت. جەنگ و مشتومڕ و پێکدادانی سپینۆزایی زاراوەیەک بوو فریدریش هاینریش یاکوبی (١٧٤٣-١٨١٩)، فەیلەسووفی کۆنزەرڤاتیڤی ئەڵمانی دژی دانپیانانی گۆتهۆلد ئێفریام لێسینگ (١٧٢٩-١٧٨١)، نووسەر، شانۆنووس و فەیلەسووفی ئەڵمانی، بە سپینۆزاییست بۆ یەکەمجار بەکاری هێنا. هەم جەنگی سپینۆزایی و هەم شۆڕشی کانتی لە ناوەڕاستی دەیەی ١٧٩٠ لە توبینگن و یەنا (ئەو شوێنەی هۆڵدەرلین لێی دەژیا و هێگل لێی مامۆستا بوو) ڕوویان دەدا، ئەگەرچی ئەم گەشەسەندنانە بەجۆرێک نەبوون ئاراستە سیاسی و شۆڕشگێڕییە ڕادیکاڵەکانی ئەو ڕۆژگارە بە سانایی دەستیان پێی بگات و کەشفی بکەن. بەڵام پەردەی دەستپێکی فراگمێنتەکە هیوایەک بۆ یەکخستنەوە و یەکگرتنەوەی زانست، ئایین و ژیان (یان سیاسەت)ی کۆمۆنەیی تێدایە، یەکگرتنەوەیەک، کە دەبێتە دەرەنجامی جۆرێک نوێبوونەوە و گشتاندنی فۆرمی مۆناستیی ژیان لە مۆدێرنیتەدا: واتا پەروەردەی مۆدێرن. چەمکی پەروەردە، «ئەکادیمیی نوێ» چەمکێکی بەتازەیی بیرلێکراوە و داهێنراو بوو، بە فراوانی هەم لە مانا فیکری – لەڕاستیدا ڕۆحی – و هەم دامەزراوەیییەکەیدا دەرک دەکرا، کە لەلایەن کۆنزەرڤاتیڤەکانەوە وا دەبینرا هەڕەشەیەکی ترسناک بێت بۆ سەر ژیانی هاوبەشی سەردەمی مۆدێرنی کارەساتبار. دوای پشتڕاستکردنەوەی گرنگیی «خوڵقاندنی بوونێکی سەرسوڕهێنەر، بەهادار و سەربەخۆ»، یەکەم پەردەی کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان بە کێشانی نەخشەی گفتوگۆیەک کە بە ئەگەرێکەوە فۆرمێکی زۆر تەواوتری لێ بەرهەم دەهات، بەم دەرەنجامە دەگات «فاکەڵتییەکان و ئەکادیمییەکانی سەردەمی ئێمە. زانکۆکان. ئەکادیمیای نوێ». لەبەر ئەوە، پەوەردە بابەتێکی سەرەکیی ئەم دەقە و نووسەرەکەیەتی.

ئەگەرچی فراگمێنتەکە پێش ئەوەی پرسیاری ئەکادیمیای نوێ بە وردەکارییەوە وەڵام وەربگرێتەوە، دەوەستێت و دادەبڕێت، بەڵام بابەتی پەیوەندیداری کۆمەڵ (Geimeinschaft)، وەک ناوونیشانەکە پێشنیاری دەکات، گرنگییەکی تایبەت و سەرەکیی هەیە. لە غیاب و نائامادەییی نەزمێکی یەکگرتووی کۆمەڵایەتیدا بەو جۆرەی لە کڵێسای سەدەکانی ناوەڕاستدا هەبوو، واتا لە غیاب و نائامادەییی «ناوەند»ێکی تاقانەدا (Mittelpunkt)، چۆن دەکرێت و ڕێی تێدەچێت کۆمەڵ هەبێت؟ ئوگین ڕاستەوخۆ دەپرسێت: «بەڵام ئێستا ئەو سەردەمە و سەردەمی ئێمە بەراوردکەن: لەکوێدا کۆمەڵێک پەیدا دەکەن؟» لە کاتێکدا ئاواز و تۆنی دەقەکە بەگشتی و بە شێوەیەکی کاریگەر دەنگدانەوەی تاسەی ڕابردوو، پەشیمانی و نۆستالژیای هەیە، بەڵام ئەگەر و توانای نۆستالژییانەی دووبارە دۆزینەوە یان پێچەوانەکردنەوەیەکی ساویلکانە بۆ جۆرێک ئامادەیی ڕابردوو کە کۆمەڵێکی نوێ دابمەزرێنێت، تەواو لە دەرەوەی ڕێساکەوەیە: «دەبێت قبووڵی بکەم کە بۆ هەمیشە لەدەست چووە» (verloren auf immer). خواکان ماڵئاوایییان کردووە و هیچ گەڕانەوەیەک بۆ دواوە بوونی نییە. لەبەر ئەوە شیفرەی «کۆمۆنیزم»ی ناوونیشانی دەقەکەی هۆڵدەرلین بانگەواز بۆ جیهانێکی لەدەستچوو ناکات، کە ئیتر بۆ ئەبەد لەدەست چووە، بەڵکوو بانگەواز بۆ ئەگەر و توانای کۆمەڵ و ژیانی هاوبەشی ناو جیهانێکی مۆدێرن دەکات بەبێ وابەستەیی و پێکەوەییی دەسەڵاتی ڕۆحێکی تاقانەی مەزن، کە ئێستا شوێنی خۆی بۆ فرەیەتییەکی ڕۆحەکان چۆڵ کردووە. ئەو ڕۆحانە خاوەن بناغەیەکی تاقانەی وەک جەوهەر یان بوونێکی هاوبەش نین، بەڵام بەدووی ژیان یان «بوون»ێکی هاوبەش، واتا «سەربەخۆ» و بوونێکی «خۆ-بەڕێوەبەر»(selbständige Existenz)دا دەگەڕێن: کۆمۆنیزمێکی ڕۆحەکان. دەقەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم کۆمۆنیزمەی ڕۆحەکان دەشێت بە چەند شێوەیەک لە «نەزمە مۆناستییەکان»ی سەدەکانی ناوەڕاست بچێت، بەڵام خاڵی لە هەر جۆرە هاوبەشییەتییەکی چوونییەکی جەوهەری هاوبەش لەگەڵ خاڵقدا و تەواو وشیار بەرانبەر بە «درز و بۆشایی نێوان ئێرە و ئەو»، نێوان «جیهانی پێشوو» (damalige Welt) و پێکهاتەکەی بۆ ژیان و جیهان و مەیدانی نوێ و کراوەی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان. ئوگین تاسەی دووبارەکردنەوەیەکی «شتی مردوو و بەسەرچوو»ی «مەزنایەتیی لەدەستچوو» ناکات، بەڵکوو تاسەی «فۆرم»ێکی نوێی ژیانی هاوبەش (common life) و «ڕۆحی مرۆیی» دەکات. لەبەر ئەوەیە فراگمێنتەکە ناوی «کۆمۆنیزم» وەک ئەگەر و توانای کۆمۆنیتی و کۆمەڵەیەکی بێ بناغە دادەڕێژێت، کۆمەڵەیەک کەس دەسەڵات، زەبر یان گەرەنتی و ناچارکردنێکی ڕوونی نییە. لێرەدا کۆمۆنیزم کەمتر چارەسەرە بگرە زیاتر «مەتەڵێکە وەڵامەکەی بزر بووە»، پرسیارە: «لەکوێ کۆمەڵ/کۆمۆنیتییەک پەیدا دەکەن؟».

بەشی هەرە سەرەکیی فراگمێنتەکە بە زنجیرەیەک پرسیاری لەو شێوەیە کۆتایی دێت، لە کاتێکدا بەشی دووەم، بە ناوونیشانی «پەردە» کە سەرپەرشتیاران پێیان داوە، نەخشەیەکی کورت و بەرنامەساز بۆ بەرهەمێک لە سێ سەردەمی مێژوودا پیشان دەدات: «جیهانی کۆن»، «سەدەکانی ناوەڕاست» و «مۆدێرنیتە» (Neue Zeit). ئەم نەخشەیە بە «پرۆتستانتیزم وەک دەروازە» بۆ شتێکی نوێ، کۆتایی دێت. ئێستا ئێمە لە بەردەم جیهانێکی نوێداین، هیچ گەڕانەوەیەک بۆ دواوە بوونی نییە، داهاتووش ڕوون نییە، بونیادنانەوەی ژیان لەسەر فۆرمی کۆن مەحاڵە، فۆرمی داهاتووش مەتەڵە، تەنها ڕۆحەکان، بە کۆمۆنیزمێکی – بەڕادەیەکی زۆر ناڕوون و گریمانەیییەوە – دەتوانن جیهانێک بخوڵقێنن و ناوی بنێن جیهانی کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان. وەک باسکرا بەگوێرەی سەرپەرشتیاران بێت، ئەم دەقە نەخشەیەکی نووسینە بۆ شانۆنامەیەکی بەرفراوان، بە هەر هۆیەک بێت نازانین و دیار نییە بۆ هۆڵدەرلین وازی لێ هێناوە و تا ئەم دوایییانەش بە نادیاری ماوەتەوە. لە لێکۆڵینەوەکەمدا بە دوور و درێژی دەگەڕێمەوە سەر کۆی ئەو پرسانەی لە دەقەکەدا هەن و لە سیاقی مێژووی بەرفراوانی خۆیاندا دەیانخوێنمەوە.

پێشڕەو محەمەد

٢٤ ئایاری ٢٠٢٢ بەرلین

[1]Franz Zinkernagel, “Neue Hölderlin-Fünde,” Neue Schweizer Rundschau 19, no. 4 (April 1926), 333–348.

[2]Friedrich Beissner, Sämtliche Werke, Band 5: Übersetzungen. Grosse Stuttgarter Ausgabe, Verlag: Stuttgart, Cottasche Buchhandlung, 1961.

[3]Jacques D’Hondt, Hegel in seiner Zeit. Berlin, 1818-1831. Ins Deutsche übertragen von Joachim Wilke, Akademie-Verlag, 1990.

The post کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان appeared first on ژنەفتن.

ئێستا ئێمە پەنابەرین، لە فینلاند
کچە چکۆلەکەم

ئێوارە بە گلەیی و پرتە و بۆڵەوە

گەڕایەوە ماڵەوە:

کەس یاری لەگەڵ ناکا.

ئەو ئەڵمانییە و

ڕەچەڵەکی دەچێتەوە سەر هۆزی چەتە و ڕێگران!

ئەگەر لە تراموادا بە دەنگی بەرز بدوێم

پێم دەڵێن بێدەنگ بم.

ئەوان لێرە حەز ناکەن گوێیان لە دەنگی بەرزی کەسێ بێ

لە هۆزێکی چەتە و ڕێگرانەوە هاتبێ.

کاتێک بیری کچە چکۆلەکەمی دەخەمەوە

کە ئەڵمانەکان لە هۆزی چەتە و ڕێگرانن

پێکەوە خۆشحاڵین کە

کەس چارەی ئەوی ناوێ و

هەردووکمان لە قاقا دەدەین.

سەرچاوە: Bertolt Brecht, Die Gedichte: Die Sammlungen, Die Einzelgedichte, Vollständige Neuasgabe, Suhrkamp Verlag, Frankfurt am Main, 2007, s.1258-1259

The post ئێستا ئێمە پەنابەرین، لە فینلاند appeared first on ژنەفتن.

دۆن کیخۆت
ڕووبەرگی پانزەیەمین کتیبی ئەلیکترۆنی ماڵپەڕی ژنەفتن

کورتەیەک:

ئێریش کێستنەر لە ساڵی ١٨٨٩ لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا لەدایک بووە و ساڵی ١٩٧٤ لە شاری میونشن کۆچی دوایی کردووە. کێستنەر بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی هونەری و ئەدەبیی ئۆبژێکتیڤیتەی نوێ (Neue Sachlichkeit) لە ئەڵمانیا دەناسرێتەوە، ڕۆماننووس، شاعیر، شانۆنووس و، ساتیریست بووە. ڕۆمانی ئێمیل و پشکنەران، لە بەناوبانگترین ڕۆمانەکانییەتی و چەند جار کراوە بە فیلم. ساڵی ١٩٣٣ کە هیتلەر دەسەڵات بەدەستەوە دەگرێت، کۆی نووسراوەکانی قەدەغە دەکرێت و، هەموو کتێبە چاپکراوەکانی دەسووتێنرێت، بە تایبەت ڕۆمانی فابیان: حیکایەتی مۆرالیستێک، لەناو ڕژێمی نازیدا بە تۆقێنەرترین ڕۆمان لە قەڵەم دەدرێت، و پاشان کە نازیزم دەڕووخێت و کۆنزەرڤاتیڤە مەسیحییەکان دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن، کێستنەر جارێکی دیکە سانسۆر دەکرێت، بەوەدا کە ئایدیاکان و بیرۆکەکانی لەگەڵ ئەخلاقیاتی کۆمەڵگا ناگونجێن و لە دوای دەیەی ١٩٦٠ کە وردە وردە سۆسیال دیموکرات و لیبراڵەکان دێنە سەر حوکم، کێستنەر بە بیانووی ڕادیکاڵیزمەوە جارێکی دیکە سانسۆر دەکرێت. بەڵام ئەمە هێشتا نابێتە هۆی ئەوەی کە چوار جار بۆ خەڵاتی نۆبڵ بپاڵێورێت و دواجار ناوبانگی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. سەرەڕای ئەوەی بیرمەندانی کۆماری ڤایمار ڕەخنەیان لە ئاراستەی هونەری و ئەدەبیی کێستنەر گرتووە، لەوانە زیگفرید کراکاوەر، تیۆدۆر ئادۆرنۆ، واڵتەر بنیامین و هتد، بەڵام ئەدەبیاتی کێستنەر لە پلەی باڵادا ماوەتەوە. لە کۆتاییی ئەم کتێبەدا لێکۆڵینەوەیەکی کورتم سەبارەت بە کێستنەر نووسیوە، خوێنەر دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە بچکۆلەیە، زیاتر بە نووسەر و ئاراستەی هونەری و فیکری و ستایل و ئێستاتیکای ئەو ئاشنا دەبێت.

لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسی هاوڕێیانم میران ئەبراهام، خەڵات عەلی بکەم دەقەکەیان خوێندەوە و کۆمەڵێک تێبینییان پێ دام.

پێشڕەو محەمەد

بەرلین

١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١

ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم نۆڤلێتەی ئێریش کێستنەر، کە پێشڕەو محەمەد وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە، لە سەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی کتێب) داوەنلۆدی بکەن.

The post دۆن کیخۆت appeared first on ژنەفتن.