چیرۆکی کوردی Archives - ژنەفتن

(پەیمانی کۆن)
(ئامادە: چرک!) ناونیشانی سێییەنە چیرۆکێکە، بەختیار حەمەسوور نووسەرەکەیەتی و کتێبخانەی یادگار لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوی کردووەتەوە.

ژن و پیاوێکی گەنج کە زۆر نییە هاوسەرگیرییان کردووە، پاش قەرزوقۆڵەیەکی زۆر و دەستپانکردنەوە لەم و لەو خانووەیەک دەکڕن. ئەمە دەستپێک نییە، بەڵام سەرەتای چیرۆکی چیرۆکەکانە. تەنیا شتێک کە گێڕەرەوە دەیزانێت ئەوەیە کە خانووەکەیان گڵە. بە ڕەوت و ڕیتمی هاوسەنگی چیرۆکەکان ئەوەش بۆ ئێمە ئاشکرا دەبێت، خانووی نوێی ئەم ژن و مێردە لە گەڕەکی جوولەکانە. شوێنی نیشتەجێبوونی جووەکان لە ڕابردوودا.

ڕووبەرگی (ئامادە: چرک!) بەختیار حەمەسوور، چاپی دووەم، چاپخانەی سەردەم ٢٠٢٥

جوولەکان لە سلێمانی واتا شوێنی ڕووداوەکانی ئەم چیرۆکانە مێژوویەکی دیاری خۆیان هەن. ئەوان لە ڕابردوودا بەشداری ڕامیاری و کۆمەڵەیەتی و کولتووری خۆیان هەبووە لە شاردا، بێئەوەی بە تەواوی خۆیان بتوێننەوە لەناو ئەوانی تری زۆرینە ناجوودا. بە دەستپێوەگرتن و پاپەندبوونیان بە ئایینەکەیان و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خۆیان بەشدارییان لە کۆمەڵگەی ئەوکاتی شاردا کردووە. بەوپێیەی ئەو هۆشیارییە لای ئەوان هەبووە کە مانەوە و حەوانەیان لە یەک شوێندا هەمیشەیی نییە، پێچەوانەی زۆرینەی خەڵکی بژێوی ژیانیان لەسەر پیشەکانیان، بە دەربڕینە ئاشناکە سونعات بنیاتناوە. پیشە شتێکە مرۆڤ فێری دەبێت و بۆ هەرکوێیەک کە بچێت لەگەڵ خۆیدایە. واتا ئەگەر دارتاشێک و زێڕنگەرێک ناچار بکرێن شوێن و واری خۆیان جێبهێڵن، بەبێ گرفتێکی زۆر دیار دەتوانن لە شار و وڵاتێکی تر دەستبکەنەوە بە ژیانی پیشەییی خۆیان. پێچەوانەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. ئەوان بە هۆکاری نادڵنیایی لە ڕەوش و چارەنووسیان زۆر بایەخیان بە زێر داوە. بەو ئاگایییەی کە زێڕ وەک مادە هەڵگرتن و گواستنەوەی بە نرخێکی زۆر هیچ کارێکی نەکردە و زەحمەت نییە. پاش چێبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل جووەکان ناچارکران شار و وڵات جێبهێڵن. بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی خۆیان ناچار بە ڕۆیشتنیان بۆ شوێنێک کران تا ئەو کاتیش هیچ دڵنیایییەک نەبوو کە ببێتە پەنایەکی ئارام بۆیان. شتێک کە نەیانتوانی و ناکرێت لە کاتی ڕەو و ئاوەرەییدا مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا بیبات، ماڵە. ئەوان لە ماڵەکانیان وەدەرنران و بە دڵشکاوی ڕۆیشتن، دەوڵەتیش دەستیگرت بەسەر ماڵیاندا(سامانیشیان).

نرخ و گرنگی ماڵ لە ژیانی مرۆڤدا هەرگیز لە بەها ماددییەکەیدا کورت ناکرێتەوە، بەڵکو بەهای مەعنەویشی هەیە، کە بۆ هەندێک ئەو بەها مەعنەوییە زۆر لە نرخە ماددییەکەی باڵاترە. نرخی مەعنەوی ماڵ بێهەسترین مرۆڤ لە کاتی دوایین جێهێشتنیدا دەخاتە گریان. لە زمانی کوردیدا خانوو گوزارشتە لە نرخە ماددییەکەی ماڵ، بە پێچەوانەشەوە ماڵ گوزارشتە لە نرخە مەعنەوییەکەی خانوو. بۆ نموونە: ئەم خانووە بۆ فرۆشتن. خانووکڕین. نرخی خانووەکە بیست دەفتەرە. ئەو گوزارشتانەی سەرەوە و زۆری تریش ئەگەر وشەی ماڵ بخەینە شوێنی وشەی خانوو، نەگونجاو و نەشازن بۆ تێگەیشتن، چونکە هەمیشە وشەی خانوو لەگەڵ سەودا و مامەڵەدا پەیوەندی هەیە کە ئەویش دنیا ماددییەکەیە. لە زمانی کوردیدا وشەی ماڵ تەنیا کاتێک دێتە بەکارئانین کە گوازارشت بێت لە نرخ و بەهای مەعنەوی خانوو. بۆ نموونە: ماڵت ئاوەدان بێت. گەڕانەوە بۆ ماڵ. ماڵم بەقوربانت. ماڵەباوان. ئەو دەربڕینانەی سەرەوە و زۆری تریش… ئەگەر وشەی خانوو لە بری وشەی ماڵ جێ بکەینەوە، ئەوانیش نامۆ و نەشازن بۆ تێگەیشتن.

بیرکردنەوە لە کۆبوونەوەی ئەندامانی خێزان لە سەر سفرەیەک، ئاهەنگگێران و میوانداری خزمان و دۆستان، زویربوون و ئاشتبوونەوەی ئەندامانی خێزان تێیدا، یەک یەک شووکردنی خوشک و ژنهێنانی برا و ڕۆیشتنیان و پاشان گەڕانەوەیان بۆ میوانداری بە کۆشێک منداڵەوە، ئێوارەخوانی پڕ بۆن و بەرامەی خواردن، دەنگی مەنجەڵ و کەوچک و دەوری. خربوونەوە لە سۆپایەک لە شەوی درێژی زستان. هاتنەوەی ناگەهانی پسووڵەی کارەبا و بیرکردنەوە لێی کە ئەگەر ئەو پارە زۆرە نەهەتایەتەوە چیم پێ دەکڕی. پەنای نەخۆشی و ناخۆشی. خۆپاراستن لە شەڕ و سەرماوسۆڵە و زۆری تریش بەهای مەعنەوی دەبەخشن بە خانوو تا ڕادەی پیرۆزی. بەو شێوەیە ماڵ دەبێتە هەڵگری زەمەن. نالی کە لە غەرییبیدایە بە تەنیا بیری نیشتمانەکەی ناکات، بەڵکو بیری چەقی نیشتمانەکەی واتا حوجرەکەی دەکات، بیری ژور و هەیوان و تاق و ئەو کەرەسانەیش کە تێیدان دەکات. جووەکان کە لە ماڵەکانیان وەدەرنران ئەو بەها مەعنەوییەیان لێ زەوت کرا. بەڵام گەلۆ ئەوەی کە ڕوویدا هەروا تێدەپەڕێت؟

ئەی یەزدان، خودای تۆڵە، ئەی خودای تۆڵە بدرەوەشێرەوە. [زەبوورەکان ٩٤:١]

ئەگەر بە تێگەیشتن و ڕوانینە گشتییەکە بێت، بەڵێ، ئەوەی کە ڕوویدا تێپەڕی و ژیان شایەتی ناڕەواییەکی تر بوو، بەڵام جگە لەو ڕوانین و تێگەیشتنە سەرپێیانە بۆ ئەو ڕووداوە، دەکرێت تێگەیشتن و ڕوانینی تریش هەبێت، کە تەنیا ڕەنگە لە پەرتووکە ئاسمانییەکان یان شیعر و چیرۆکدا جێگایان هەبێت. ئەم چیرۆکانە ئەو ڕوانین و تێگەیشتنەن کە پەیمانی کۆن وەک پەرتووکی پیرۆزی ئەو گەلەی ڕۆژانێک لێرە بوون پێوەرەکەیەتی، نەک تێگەیشتن و ڕوانینی ئێمە. ئەوەی کە ڕوویدا لەم چیرۆکانەدا جارێکی تر دێتەوە بەر چاومان و ناچارین ئەم جارە بە تێگەیشتن و ویژدانی مرۆییانەی خۆمان لێی نەڕوانین، بەڵکو بە تێگەیشتن و حیکمەتی ئەو گەلەی کە ڕۆژانێك لێرە بوون. بۆ ئەمەش پەیمانی کۆن وەک سێبەرێکی کاڵ (بەڵام هەبوو) بەسەر ئەم چیرۆکانەوە هەست پێ دەکرێت. ئەو کاریگەرییەی پەیمانی کۆن لەسەر ئەم چیرۆکانە لە سێ ئاستدا بە ڕوونی هەست پێ دەکرێت: زمان، سیمبوڵ، ئایدیا.

وەک زمان

خانووەکەمان گڵ بوو، سەرەتا هەر ئەوەندەم دەزانی. [ئامادە: چرک!]

لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەوی بەدیهێنا. [پەیمانی کۆن]

خوێنەر بەرگی هەردوو پەرتووکەکە هەڵبداتەوە بەر ئەم دوو دەستپێکە لێک نزیک و ئاشنابەیەکترە دەکەوێت. لە (پەیمانی کۆن)دا خودا چیرۆکی بەدیهێنانی ژیان وەک شوێنمان بۆ دەگێڕێتەوە. شوێن وەک چەقی چیرۆک. دواتر ئەو شوێنە دەبێتە مەیدانی ڕوودانی هەموو ڕووداوەکان. لە (ئامادە: چرك!)دا دیسان یەکەم ڕستە بەر شوێن(خانوو) دەکەوین و وەک سەرەتا و چەقی ئەم چیرۆکانە. لێرەشدا خانووەکە دەبێتە مەیدانی ڕووداوەکانی ناو ئەم چیرۆکانە.

وەک سیمبوڵ

ڕۆڵی سیمبوڵ یان هێما لەم چیرۆکانەدا دەستگرتن و ئاراستەکردنە. وەک چۆن لە پەیمانی کۆندا هەمان ئەو ڕۆڵە دەبینێت. یەک لە هێماکانی ناو پەیمانی کۆن ژمارەیە و ئەو ژمارەیەش ژمارە (حەوت)ە. ژمارە حەوت پێگەیەکی بەرز و پیرۆزی لای گەلی جوو هەیە، هێمای پەیوەندیی بەهێزیی خودا و گەلی جووە. ژمارە حەوت وەک کامڵبوونی ژیان سەیر دەکرێت، بەوپێیەی خودا لە ڕۆژی حەوتەمدا ئیتر ژیانی بەدیهێنا و پشووی دا. هەموو پیرۆزی ژمارە حەوت لەو سەرەتایەوە سەرچاوە دەگرێت و ئیتر ئەم ژمارەیە پێگەیەکی هێمایی، پیرۆز و بنەڕەتی وەردەگرێت و دەبێتە بنەمای دیاریکردنی بۆنە و کاتەکانیان. ڕۆژی حەوتەم (شەبات) پێگەی پیرۆزترین ڕۆژەکانی هەفتە وەردەگرێت. ساڵی شەممە کە بۆنەیەکی گرنگی جووەکانە هەر حەوت ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت. جەژنی هەفتەکان دەکەوێتە پاش بژاردنی حەوت هەفتە پاش جەژنی فەتیرە. جەژنی کەپرەشینە کە حەوت ڕۆژ دەخایەنێت.

مینۆرا پیتاکێکی  گرنگ و بنەڕەتی ناو چادرگەی پەرستنە، کە بریتییە لە ئاگردانێکی حەوت پەلی و لەسەر هەر یەکێکیان ئاگرێک دەئایسێت. بەگشتی ژمارە حەوت ژمارەیەکی هێمایی و پیرۆزە لای جووەکان.

ئەگەر سەرنجی ژمارەکانی ناو ئەم چیرۆکانەی (ئامادە: چرک!) بدەین، دەگەین بەوەی هەموو ژمارەکانی پەیوەست بەو خانووەوە ژمارە حەوتن. خانووەکەی ناو ئەم چیرۆکانە ژمارەی حەوتە. بەرواری بوون بە خاوەنی خانووەکە لەلایەن گێڕەرەوە حەوتی مانگی حەوتە. بینینی خەونێکی چەندبارە لەلایەن ژنی گێڕەرەوە کە لە خەونەکەدا ژنێک مۆمدانێکی حەوت پەلی پێیە و لەسەر هەر یەکێکیان مۆمێک واتا حەوت مۆم دەئایسێن. بێگومان ئەوە هەر مینۆراکەی ناو چادرگەی پەرستنە و بە مۆمدان گوزارشتی لێ دەکرێت. ژمارە حەوت لەم چیرۆکانەدا کاری ڕێکەوت و سوتفە نییە. هاتنی سێ جار ژمارە حەوت وەک ژمارەی خانووەکە لەم چیرۆکانەدا ئەوە دەسەلمێنێت.

وەک ئایدیا

ئەو بۆ قایین حەوت جار تۆڵە دەسێنێتەوە، بەڵام بۆ لامەخ حەفتاوحەوت جار. [پەیدابوون ٤:٢٤]

لە چیرۆکەکانی ناو پەیمانی کۆندا خودا هیچکات بێهەڵوێست نابێت لە بەرانبەر هەر نادادیی و زوڵمێکدا کە بەسەر گەلی جوودا دێت. خودا لە چەندین شوێندا بەڵێنی حەقسەندنەوە دەدات بە گەلەکەی.

هاتنی ئەم ژن و پیاوە بۆ ماڵی نوێیان نەک هەر ئارامیهێن و شوێنێک نییە بۆ حەوانەوە، بەڵکو پڕە لە ڕووداوی ناخۆش و تۆقێنەر. ترس لەم ماڵەدا باڵ دەکێشت بەسەر ئەم ژن و پیاوەدا، نائارامییەک دەخوڵقێت کە باجی گەورە دەدەن بەو هۆکارە. ترس لەم ماڵەدا ژنەکە یەکەم جار هەستی پێ دەکات، دواتر ژنەکە تەنیا ئەزموونی دەکات و بێئەوەی هەستی پێ بکات. بەڵام پیاوەکە هەم هەست هەم ئەزموونی دەکات. یەکەمین بەرکەوتنیان بە خانووەکە بەرکەوتنێکی پرسیارهەڵگر و گوماناوییە. (ئاننا ئەگەر نەیگوتبا “خانووەکە جۆرێکە!” منیش ئەگەر نەمگوتبا “چ جۆرێک؟” و ئاننا ئەگەر نەیگوتبا “نازانم” و منیش ئەگەر هیچ تێنەگەیشتمایە.) [ئامادە: چڕک!]

لێرەوە ئیتر ڕووداوە هەراسانکەر و تۆقێنەرەکان ڕوو دەدەن. ترس باڵ دەکێشێت بەسەر ئەم ماڵەدا. ژیانی ئاساییی ئەم ژن و پیاوە چیتر ئاسایی نییە و بێئەوەی بە تەواویی هەستیشی پێ بکەن. کێن ئەوانەی ڕۆژانە دێن بۆ سەردانی ژنەکە؟ ئایا بەڕاستی ئەوانە دراوسێکانن یان خەڵکانێکی تر کە لە نادیارەوە ڕەوانە کراون؟ ئەم نادڵنیابوونە خوێنەریش دەخاتە بەردەم ترس و گومانەوە. (سەرەتا سەرقاڵ بووین، دواتر سەرقاڵتر. دەرگامان دەکردەوە چاوەدزێ و ملەقوتەیان بوو لەودیو دەرگا و درزی دەرگا، لە دیوار و بەرپەنجەرە. لە سەربان و لێوارستارە. ئاسایی نەبوو. ئاننا دەیگوت: “ئاساییە.” پاشتر، کە وەک پوورەهەنگی مرووکاو تێمان ئاڵان و مێروولەئاسا بەرەو ماڵمان ڕێچکەیان گرت، بە ئاننام گوتەوە. گوتی: “غەڵەتی. زۆر ئاساییە. بەخێربێن. ماڵیان گوتووە و میوانی…” دەیگوت: “بەرچاوتەنگ”م، نەبووم، ئێستاش کە کەمۆکەیەک کاسم و زایەڵەی دەنگیان لە سەرمدا دەزرنگێتەوە، نیم.) [ئامادە: چرک!]

پیاوەکە ڕۆژانە بە کتێبفرۆشییەوە سەرقاڵە. گلەیی زۆری کاتی کارکردنی هەیە، بەیانی تا ئێوارە. بینینی یەکتری ئەم ژن و پیاوە زیاتر لە شەودایە. وەک ئەوەی ئەم هەراسانکردن و خستنەمەترسییەوە بە یەکسانی بەسەر ژن و پیاوەکەدا دابەش کرابێت. شەو بۆ پیاوەکە و ڕۆژ بۆ ژنەکە. شەوان بۆ ژنەکە ئاسایی و بۆ پیاوەکە نائاسایی. ڕۆژ بۆ پیاوەکە ئاسایی و بۆ ژنەکە نائاسایی. ئەو کاتانەی پیاوەکە دەچێتە دەر بۆ کارکردن، دۆخی ماڵەکە بۆ ژنەکە جێگیر و هەموار نابێت. مەترسیداریی ئەم مەترسییە ئەوەیە کە ژنەکە چیدی هەست بە هیچ مەترسییەک ناکات. نایخاتە ئەو گومانەی ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە دێن بۆ ماڵی بەڕاستی دراوسێکانن؟ ئەی بۆ ناویان نییە وەک کاراکتەرەکانی تری دراوسێیان؟

(لێی نزیک بوونەتەوە، نزیکتر، ترساوە پەلاماری بدەن. گوتوویەتی چیتان دەوێت؟ سڵی لێکردوونەتەوە. گوتوویانە ددانت. گوتوویەتی ددانمتان بۆ چییە. گوتوویانە نامەنەوێ، دەمانەوێت بیبینین. دەمی کردووەتەوە، خەریکبووە سەر بکەن بەناو دەمیدا. سەیریان کردووە، ڕێزاوڕێز، سپی، ڕێک و شووشەیی. “چی بەکار دەهێنیت؟” فڵچە و مەعجوونەکەی بۆ هێناون. دەستیان بە جەستەیدا هێناوە. گوتوویانە “مەکسییەکەت!” گوتوویەتی: “مەکسییەکەم؟” گوتوویانە: “لە کوێ کڕیوتە؟ لای کێ دەیدووریت؟”) [ئامادە: چرک!]

پێچەوانەی ژنەکە ماڵ لە شەودا گۆڕستانی پیاوەکەیە. بە ڕۆژ لە ماڵ نییە و شەوان وەک دەرفەتێک دەبینرێت بۆ هەراسانکردنی. (بیستم، نیوەشەو. خەوتبووم، ڕاپەڕیم. وشەگەلێک بوون، کوردی نا، وشەی هیچ کام لەو زمانانەش نەبوون کە بە گوێم ئاشنان، تەنانەت لەو وشانەش نەدەچوون ڕۆژانە پێنج جار لە بڵندگۆی مزگەوتەکان و بە تایبەت جومعان دەیبیستم. دڵم نەهات ئانا خەبەر بکەمەوە. سەرینەکەم لابرد، بۆی گەڕام، نەبوو. دۆشەکەڵەکەم هەڵدایەوە، نەبوو. ڕامخستەوە. ڕاکشام. بیستمەوە. پێشتر هاوشێوە و نزیک لەم دۆخە، چەند چیرۆکێکم خوێندبووەوە. هەستام. چووم بۆ سەرئاو. هاتمەوە. دیسان میزم دەهات. ئاننام هەستاند. خاڵی و خەواڵوو بوو دەمووچاوی. تێمگەیاند. گوێی هەڵخست. “هیچ نابیستم.” گوتی ڕەنگە مشک یان ئەو دەعبا پشتپفدراوە ڕەشانە بێ، کە هەر دەڵێی بچووککراوەی کیسەڵن. “بخەوە. هیچ نییە.” خەوتمەوە. نەمتوانی.) [ئامادە: چرک!]

کاریگەریی ترس لەسەر ئەم ژن و پیاوە لەسەرخۆ و جیاواز دەردەکەون، ترس خەوی پیاوەکە و خەونی ژنەکە دەشێوێنن. پیاوەکە خەوی لێ ناکەوێت و ژنەکە خەونی ناخۆش دەبینێت. ژنەکە لە مەترسیدایە بێئەوەی هەستی پێ بکات، پیاوەکە هەستی پێ دەکات و ناچارە دەبێت درۆ بکات کە هەمووشت باشە، بۆ ئەوەی هەمووشت خراپ نەبێت.

(وەک ئەوەی بەتانی تەڕ لە سەرمدا گرمۆڵە کرابێت، جێم بە خۆم نەدەگرت. ئەمبارەوبارم بوو. ئاننام خەبەر کردەوە. “چییە دیسان؟” “ناتوانم بخەوم.” دەستی گرتم و خستییە ناو دەستی، نەرم و بلاوێن. دڵی دامەوە. ڕایکێشامە ناو نوێنەکەی. شانی، کە سەرم کەوتبووە سەری، خۆش و گەرم بوو. “ئێوارە باراناوییەکەت بیرە؟” تەماشای کردم. “ئەوەی لەگەڵ کابرای نووسینگە هاتین، گوتم ئەم خانووە جۆرێکە!؟” سەرم لەقاند، یانی بیرمە. نەمگوت ئێستاش لەو “جۆرێکە”یەی ئەوکات تێنەگەیشتووم. چوومە ناو نوێنەکەم. کەوتمەوە ئەمبارەوبار. ئاننا گوتی: “بیر لە چی دەکەیتەوە؟” “منداڵ بووم، سەعاتێکی قەددیوارمان هەبوو، دەنگی بەندۆڵەکەی نەیدەهێشت بخەوم، هەموو شەوێک دەبوو سەعاتەکە دابگرن و بەندۆڵەکەی ڕابگرن، لەوە.”) [ئامادە: چرک!]

کەشی ئەم ماڵە دەگات بە چەپاندنی ئەم ژن و پیاوە. خەمۆکی لە ژنەکەدا درووست دەکات، تا ئەو ڕادەیەی ڕووداوێکی وەک لەبارچوونی منداڵی لێ دەکەوێتەوە. نائارامی و پەشێوی دەقیان پێوەدەگرێت. غەمگینی و تازییەباری باڵیان بەسەردا دەکێشێت. بۆ تێپەڕاندنی کەشی ماتەمی ماڵەکەیە، ژن و پیاوەکە دەگەڕێن بە شوێن ئەو کەسانەدا کە ڕۆژانێک لەم ماڵەدا ژیاون. لە ئەنجامدا پیاوەکە دەگات بەوەی کڕینوفرۆشتن بەم خانووە زنجیرەیە، زنجیرەیەکی زۆر درێژ. خانووەکە وەک ئۆتۆمبێلی کەسێک وایە کە خەلەلێکی تێدەکەوێت و هیچ فیتەرێک سەری لێ دەرناکات، ناچار دەیفرۆشێت بە کەسێکی تر بێئەوەی لەو خەلەلە ئاگاداری بکاتەوە. کەسەکەی تریش کە تێدەگات ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی خەلەلێکی تێدایە و دەیباتە لای فیتەر و چاک ناکرێتەوە، ناچار ئەویش دەیفرۆشێت بە کەسێکی تر بێئەوەی لەو خەلەلە ئاگاداری بکاتەوە. ئەم کەسەی تریش هاوشێوەی ئەوانی تر کە فیتەر بۆ فیتەر دەیگێڕێت و چاک ناکرێتەوە، دەیفرۆشێت بە کەسێکی تر، ئیتر تا درێژ دەبێتەوە. لە گەڕانەکانیان بە شوێن کڕیارانی ئەم خانووەدا، پیاوەکە دەگات بەوەی کە لە ماوەی تەنیا شەست بۆ حەفتا ساڵدا خانووەکە سیانزە جار کڕینوفرۆشتنی پێ کراوە. هەموو ئەوانەی هاتوونەتە ناوی تووشی بەڵای گەورە و ڕووداوی سەیر بوون. پاشان لێی هەڵهاتوون. بە جۆرێک هیچ کەسێک لە کڕیارانی بە سەلامەتی لێی دەرنەچوون. مردنی منداڵ و لەبارچوونی منداڵ دیارترین و زۆر دووبارەبووەی ناو چیرۆکی ئەوانەن کە لەم ماڵەدا ژیاون. هەر کە تێگەیشتوون ئەم خانووە هەڵگری ئەو ترس و گومانەیە، لێی هەڵهاتوون و بێئەوەی کڕیاری دوای خۆیان ئاگادار کردبێتەوە. بێگومان گێڕەرەوەی ئەم چیرۆکانە کە چیرۆکنووسێکی سەرکەچەڵەیە و باری قورسی ژیان هەڵیدانە ئەو شوێنە، ئەویش بێئەوەی کڕیاری دوای خۆی لەو تارمایی و ڕۆحانە ئاگادار بکاتەوە کە شەوانە بەو ماڵەدا تەراتێن دەکەن و ڕووداوی ناخۆش دەخوڵقێنن  بڕیار دەدات بیفرۆشێت و هەڵبێت. لە خوێندنەوەی تەواوی چیرۆکەکاندا مرۆڤ دەگات بەو باوەڕەی ئەوەی لەو ماڵەدا دەگوزەرێت ئاهونزوولە و تۆڵەیە. ئاهونزوولەی ئەو مرۆڤانەی بە هۆش و بازووی خۆیان ئەو ماڵەیان بنیات نا و بەڵام وەدەرنران. وەک چۆن ئەکاکی ئەکاکایڤیچ پاش دزرانی پاڵتۆکەی و دیقکردنی لە داخیدا، کەسێک نەبوو دڵنەوایی بداتەوە بە پاڵتۆیەکی نوێ، چەندین کەس لە شێوەی ئەودا درووست دەبن و شەوان پاڵتۆی خەڵکی خواپێداوان دەفڕێنن.

The post (پەیمانی کۆن) appeared first on ژنەفتن.

خۆڵەمێش و پەپوولە
​لە ماڵی ئێمەدا چیرۆکێک هەبوو، هەمیشە وەک مۆتەکەیەک دووبارە دەبووەوە: چیرۆکی کتێبە سووتاوەکان. من کچێک بووم لەناو دووکەڵی گێڕانەوەکانی باوکمدا گەورە بووم؛ چیرۆکی ئەو لاپەڕانەی پێش هاتنی جەلادەکان، دەبوونە خۆڵەمێش.

​ئێستا نیوەشەوە. سوکنای کچم سەری لەسەر قۆڵمە و بەدیار چیرۆکی “نەرەمۆڵ؛ ئەو کرمەی دەبێتە پەپوولە”، خەو بردوویەتەوە. ئەو نووستووە، بەڵام من لەناو لاپەڕەکاندا ڕاوەستاوم و سەیری دووکەڵی ساڵانی دوور دەکەم. هەرکات باوکم باسی ئەو کتێبانەی دەکرد، دەنگی دەلەرزا؛ وەک ئەوەی ناوی هاوڕێیەکی نزیکی بهێنێت کە لەسێدارە دراوە. دەیگوت: «هەموویان کرد بە خۆڵەمێش…». من نەمبینیبوو کتێب چۆن دەسووتێت، بەڵام بۆنی کاغەزی سووتاو ببووە بەشێک لە هەناسەم. لە خەیاڵمدا هەمیشە دەستم بۆ ناو ئاگرەکە درێژ دەکرد تا ڕستەیەک، وشەیەک لە نەزانی ڕزگار بکەم.

ئەو ​ساڵانە هەر جارێک کە پێنووسم دەگرتە دەست، پەنجەکانم دەلەرزین؛ دەترسام نووسینەکانم ببنە دووکەڵ. ئێستا کە دەست بە قژی کچەکەمدا دەهێنم، ئەو نازانێت کاتێک دایکی چیرۆکی بۆ دەخوێنێتەوە، بۆچی پەنجەکانی دەلەرزن.

​ئەو هەینییە شوومەی کە “ترس” لە چیرۆکەوە بوو بە ڕاستی و ڕژایە ناو ماڵەکەمان، هەرگیز لە یادم ناچێت. حەوشەکەمان بەهۆی دەستە ڕەنگینەکانی باپیرمەوە، پڕ بوو لە بۆنی ڕێحان و نەعنا. باپیرم هەمیشە دەیگوت ئەم باخچەیە هێشتا «گریک»ی تێدا ماوە و زستانی تێپەڕاندووە. ئەو ڕۆژەش ئەو لە لای ئێمە بوو. نانی نیوەڕۆمان خوارد و باوکم بۆ کارێکی کتوپڕ چوو بۆ دەرەوە. ئێمە خەریکی تەماشای کارتۆن بووین و دایکم و باپیرم لە حەوشە خەریکی باخچەکە بوون.

​لەناکاو دەرگا بە توندی کوترا. منداڵێکی دراوسێمان بە هەناسەبڕکێوە خۆی کرد بە ماڵدا و تەنیا یەک ڕستەی گوت: «گرتیان… بردیان…». دایکم ڕەنگی پەڕی. بەپەلە جانتایەکی ڕەش و بۆخچەیەکی لەناو کارتۆنێک دەرهێنا و دایە دەستم: «بڕۆ… لە دیوارەکەی پشت حەوشەوە سەرکەوە و ئەمانە بگەیەنە دراوسێی ئەوبەر».

​من لەسەر ئەو بلۆک و ئاجوورانەی بۆ ڕۆژی تەنگانە کۆ کرابوونەوە، سەرکەوتم. ئەوەی من هەڵمگرت جانتایەک نەبوو، مێژوویەکی قورسم لەسەر شان بوو. بەپەلە ڕۆیشتم، بەڵام ترس لە هێزی من گەورەتر بوو. خزام… کەوتم… و خوێن لە چەناکەمەوە ڕژا. ئەو ڕۆژە ئازار و ترس و وشەکانی باوکم تێکەڵ بە خوێنی من بوون. برینی سەر چەناکەم بوو بە مۆرێکی هەمیشەیی کە پێم بڵێت: نووسین باجی هەیە. یادگاریی ئەو ڕۆژە هێشتا لەژێر پێستمدا ماوە.

​ئەو کات «ئۆڵدوز»م دەخوێندەوە. لە خەیاڵمدا، من و ئەو هەردووکمان لەژێر سێبەرێکی ڕەشی ستەمدا دەژیاین؛ ئەو لە دەست زڕدایک و من لە دەست ئەو نەزانییەی کتێبی دەسووتاند. دراوسێکەمان لەو بەری دیوارەکەوە من و ئەمانەتەکانی باوکمیان لە ئامێز گرت. من لە سووچێک کزۆڵەم کردبوو، لەناو ئازاری جەستەمدا چاوەڕوانی هەواڵێکی ماڵەوە بووم.

​بەڵام ئێستا کات گۆڕاوە. من چیتر ئەو کچە ترساوە یازدە ساڵانە نیم کە لەسەر دیوارەکە دەخلیسکێت. من ئێستا دایکم. سەیری کچەکەم دەکەم و کاتێک دەبینم چۆن بە هێمنی نووستووە؛ دەزانم کە من ئەو چیرۆکە سووتاوەم گۆڕی. من نەمێشت وشەکان بببنە خۆڵەمێش؛ من وشەکانم پاراست تا بیکەم بە لایەلایەیەک بۆ خەوی کچەکەم. بیری ئەم شیعرە دەکەومەوە:

“ئاگر هانێ باڵەکانم

پێی هەڵفڕە

لەوپەڕ جەنگەڵ

تاریکایی دەستی تا لای خودا چووە…”

باوکم ڕاستی دەکرد، هەموویان کرد بە خۆڵەمێش… بەڵام پێی نەوتم کە لەناو ئەو خۆڵەمێشەدا، پەپوولەیەک لەدایک دەبێت کە چیتر لە سێبەری هیچ دیوارێک و هیچ ئاگرێک ناترسێت. منیش ئیتر لە نووسین ناترسم؛ من ئێستا پاسەوانی وشەکانم.

The post خۆڵەمێش و پەپوولە appeared first on ژنەفتن.

لێکدانەوەی دیلبەرا ئانی، شاکاری مەحموود نەجمەدین
مانگی ئۆکتۆبەری پارساڵ (٢٠٢٥)، چیرۆکنووس و رۆماننووس مەحموود نەجمەدین و فورات سەیدۆ، کتێبێکی (٣٠٦) لاپەڕەییان بڵاو کردەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. من پێم وایە ئەم کتێبە شاکاری مەحموود نەجمەدینە، لەم نووسینەدا دەمەوێت وەکوو خوێنەرێک لە چەند لایەنێکی جیاوازەوە قسە لەسەر ئەم کتێبە بکەم و شی بکەمەوە.

*ئیرەیی لای نووسەری کورد بۆ؟

جۆرێک لە ئیرەیی لای ژمارەیەک لە نووسەری کورد هەیە. کاتێک نووسەرێکی گەنج کتێبێک دەنووسێت، ئەگەر یەکەم کتێبیشی نەبێت و  باشیش بێت نایخوێننەوە و پێیان ناخۆشە جگە لە خۆیان بۆ نموونە کەس رۆمان بنووسێت. جاری وایە نووسەرە گەنجەکە کتێبەکەی خۆی دەکات بە دیاری بۆیان و داوای ڕا و بۆچوونیشیان لێ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نایخوێننەوە و فەرامۆشی دەکەن. چونکە خۆیان لەوە پێ گەورەترە کە بەرهەمی گەنجێک بخوێننەوە، بەڵام گەورەییی ڕاستەقینە ئەوە نییە، بەڵکوو گەورەییی راستەقینە ئەوەیە بوار بە کەسانی بچووکتر بدات بۆ ئەوەی خۆیان نیشان بدەن، لێکدانەوەی دێڕە شیعرێکی مەولانای رۆمی لە دیوانی شەمسدا بەم جۆرەیە “خۆر بۆ ئەوەی مانگ بتوانێت بدرەوشێتەوە، شەوان خۆی ون دەکات، بۆ ئەوەی بوار بدات، مانگ خۆی نیشان بدات.”  جۆرێکی تری ئیرەیی ئەوەیە هەندێک نووسەر لەسەر نووسەرە باشەکان دەنووسن و هەمیشە لە بۆسەدان بۆیان، تەنانەت ئەگەر بوارەکەشیان جیاواز بێت. سەیر لەوەدایە خۆیان باش دەزانن کۆمەڵێک نووسەری تر هەن و خراپ دەنووسن و بەردەوامیشن، بەڵام لەسەر ئەوان نانووسن و هەر بە نووسەرە باشەکانەوە گرتوویانە. لەمەشدا دوو مەبەستیان هەیە، یەکەمیان ئەوەیە دەیانەوێت ئەو نووسەرە بشکێنن و لەبەرچاوی خوێنەری بخەن. دووەمیشیان ئەوەیە دەیانەوێت خەڵک وا بزانن بلیمەتن و لەو رێگەیەوە بیانخوێننەوە. ئێستا با ئەو پرسیارە بکەین: ئیرەیی لای نووسەری کورد بۆ؟ من لەو باوەڕەدام باخچەی ئەدەبی کوردی هەتا فرەدەنگ و فرەڕەنگ بێت، جوانتر و رازاوەتر دەبێت، بۆیە هەتا سەرئێسقان دژی ئەو ئیرەیییەم و پشتیوانی هەموو نووسەرێکی نوێ و داهێنەر دەکەم. چونکە هیچ نووسەرێکی نوێ و داهێنەر نابێتە هۆی سڕینەوەی نووسەرێکی تر. رۆماننووسی بە ئەزموونی ئێرانی مەحمودی دەوڵەت ئابادی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: “هەر مرۆڤێک بە شێوازی خۆی دەڕوات بەڕێوە، کەواتە هەر نووسەرێکی داهێنەریش بە شێوازی خۆی دەنووسێت و لاسایی کەسی تر ناکاتەوە”.

مەحموود نەجمەدین نزیکەی پانزە ساڵە هاوڕێمە و ئاگام لە نووسینەکانێتی، زیاتر لە دە ساڵیش پێکەوە ئیشمان کردووە. دەزانم لەو نووسەرانەیە ماندووبوون نازانێت و بە خوێندنەوە و خۆماندووکردن بەردەوام گەشە دەکات. جگە لەوەش ئاسۆی خەیاڵی بێسنوور و شێتانەیە، دەزانم مەحموودی ئەمساڵ چ لە رووی گەشەکردن و زمانی نووسینی و چ وەکوو دەق مەحموودی دوو ساڵ پێش ئێستا نییە. من نەک هەر ئیرەیی پێ نابەم بگرە پڕ بە دڵیش پێم خۆشە. نووسەر ئەگەر بیەوێت ببێتە نووسەرێکی داهێنەر و گەشە بکات، تەنیا یەک رێگای لەبەردەمدایە ئەویش خوێندنەوە و خۆماندووکردنە.

ولیام فۆکنەر دەڵێت: “هەتا دەتوانی بخوێنەرەوە، بخوێنەرەوە، بخوێنەرەوە، بخوێنەرەوە. هەموو شتێک بخوێنەرەوە، کتێبە بێکەڵکەکان، کلاسیکەکان، باش، خراپ، هەر هەموویان بخوێنەرەوە، بۆ ئەوەی تێبگەیت ئەوان چۆن رۆمانەکانیان نووسیوە. چۆن کۆتایییان پێ هێناوە، کاتێک یەکێک دەیەوێت فێری دارتاشی بێت، دەبێت ببێتە شاگرد و سەیری دەستی وەستایەک بکات، بەو شێوەیە فێر دەبێت، خوێندنەوە شێوازی سەیرکردنی دەستی نووسەرە. بنووسە، ئەگەر باش بێت، خۆت هەستی پێدەکەی، ئەگەر باشیش نەبوو، لە پەنجەرەی ژوورەکەتەوە فڕێی بدەرە دەرەوە”.[1]

عەباسی مەعروفی رۆماننووسی داهێنەری ئێرانیش لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ سەدای ئەمریکا بەرنامەی (پرترە) دەڵێت: “کاتێک دەستم کرد بە چیرۆکنووسین چیرۆکێکم نووسی و تەلەفۆنم کرد بۆ هۆشەنگی گوڵشیری کە لە ماڵەوە بوو، بە تووڕەیییەوە وتی: تۆ کێیت بۆچی تەلەفۆن دەکەیت؟ وتم: من عەباسی مەعروفیم چیرۆکێکم نووسیوە دەمەوێت پیشانت بدەم بزانم رات چییە؟ وتی: باشە بەیانی وەرە بۆ زانکۆ، مامۆستای زانکۆ بوو، بەیانی چووم، چیرۆکەکەم بۆ خوێندەوە، وتی: بڕۆ بەلای کارتەوە تۆ نابیت بە نووسەر تۆ نەخوێندەواریت. ئەو دەڕۆیشت و من بە دوایەوە بووم، وتم باشە چی بکەم؟ چۆن ببەم بە نووسەر، وتی دەتەوێت ببیت بە چی، وتم دەمەوێت وەکو تۆ بم و ببم بە تۆ، وتی تازە من بووم بە خۆم، تۆ ئەگەر بتەوێت ببیت بە نووسەر دەبێت ببیت بە خۆت، وتم ئاخر چۆن ببم بە نووسەر، چۆن دەبم بە خۆم، وتی تۆ نەخوێندەواریت، بڕۆ دوو هەزار کتێب بخوێنەرەوە ئینجا بنووسە.

نەخشەی دیلبەرا ئانی چۆن داڕێژراوە؟

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ داستانی شیعری (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی، دەبینین داستانێکی راستەقینەیە و پێشان لەسەر زمانی خەڵک بووە. ئەحمەدی خانی جارێکی تر بە شێوازی خۆی بە داستانێکی شیعری دایڕۆشتۆتەوە و کۆمەڵێک خاڵ و بابەتی بۆ زیاد کردووە و کردوێتی بە داستانێکی شیعری کامڵ، کە ئێستا لەسەر ئاستی جیهانیش ناسراوە، جگە لەوەی تەرجەمە کراوە بۆ زمانەکانی تر چەندان لێکۆڵینەوەشی لەسەر نووسراوە و فیلمێکیشی لەسەر دروست کراوە بە ناوی مەمی ئالان.

مەحموود نەجمەدین لە دیلبەرا ئانی-دا یان وردتر لە (بەیتی زادینا) یان لە (داستانی زادینا)دا رێک بە پێچەوانەی ئەحمەدی خانییەوە ئیشی کردووە، یانی لە واقیعدا شتێک نییە بە ناوی بەیتی زادینا یان داستانی زادینا، بەیتی زادینا زادەی خەیاڵی نووسەرە و دەقی بەیتەکەش هەر خۆی نووسیوێتی. ئەوەتا گێڕەرەوە سەبارەت بە کارەکتەری زادینا دەڵێت: “کارەکتەری چیرۆکێکی کلاسیکی نییە، تاکو پێتان بڵێم ساڵی ئەوەندە لەدایک بووە و ساڵی ئەوەندە مردووە. نەخێر ئەم زادینا نازدارەی دڵی فورات سەیدۆی بردووە، ساڵ و تەمەنی نادیارە، خانم خاسی ناو حیکایەتە و نامرێ و پیر نابێت”. ل ٢٢٣ بۆیە پێم وایە ئەمە شێوازێکی نوێی نووسینی بەیت یان داستانە و دەتوانم پێشی بڵێم شێوازێکە لە داهێنان. ئەگەر کورتترین پێناسەی فەنتازیاش وەربگرین کە دەڵێت: “فەنتازیا ئەوەیە خەیاڵ بکەیت بە واقیع یان واقیع بکەیت بە خەیاڵ.” شێوازەکەی مەحموود نەجمەدین ئەوەیە خەیاڵی کردووە بە واقیع، ئەمەش شێوازێکی  راست و دروستە و جێگای دەستخۆشییە.

*چۆن لەگەڵ مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە و فوئاد سەیدۆ مامەڵە بکەین؟

میشیل بۆتۆر لە بابەتی “رۆمان وەکو لێکۆڵینەوە”دا دەڵێت: “… تەنیا بە پشتبەستن بە قسەی رۆماننووس دەبێت کارەکتەرەکانی قبووڵ بکرێن و بژین، ئەگەرچی لە واقیعیشدا وجودیان هەبێت. گریمان ئێمە نامەی کەسێکمان دەست بکەوێت کە جێگای باوەڕە و لە سەدەی نۆزدەیەمدا ژیاوە، لە نامەکەیدا بۆ بەرامبەرەکەی نووسیوە ئەو زۆر چاک (بابە گۆریۆ)ی ناسیوە و ئەو کەسێتییە بەهیچ جۆرێک وا نەبووە کە بەلزاک بۆی وەسف کردووین، بۆ نموونە لە فڵان و فڵان لاپەڕەدا چەند هەڵەیەکی گەورە هەن. بێگومان ئەم ئیدیعایە بەلای ئێمەوە بچووکترین بایەخی نابێت. بابە گۆریۆ هەر ئەو کەسەیە کە بەلزاک بۆمان وەسف دەکات و هەر ئەو کەسەیە کە بە سەرنجدان لە بەرهەمەکەی بەلزاک دەتوانرێت لەبارەیەوە بنووسرێت و قسەی لەسەر بکرێت”[2]

بەم پێیە دەبێت تەنیا وەکو گێڕەرەوەیەکی هەمووشتزان مامەڵە لەگەڵ مەحموود نەجمەدین بکەین، چونکە مەحموود لەم کتێبەدا گێڕەوەیەکی هەمووشتزانە و جووڵە و گەڕانەکانیشی بە شارەکاندا تەنیا بە مەبەستی گێڕانەوەیە، کاتێک هەوڵدەدات بە راناوی کەسی یەکەم باسی رووداوەکان بکات، مەبەستی ئەوەیە خوێنەر بەلای رووداوەکاندا رابکێشێت و ئەم مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوەیە تەنیا لەناو دەقەکەدا هەیە و پەیوەندی بە مەحموود نەجمەدینی راستەقینەوە نییە و هەڵسوکەوتی بەپێی خواستی دەقە، نەک بەپێی خواستی خۆی و کارەکتەری راستەقینەی خۆی. ئەگەر ئاوا مامەڵەی لەگەڵ نەکەین دەکەوینە هەڵەی زەقەوە. بۆ نموونە لەلاپەڕە (34) دەڵێت: “هەڵاڵە خاتوون بەلەباریکێکی سپیکەلانە بوو، ئەوەندە سپی بوو مێوژەڕەشکەی بخواردایە وەک خاڵ لەسەر سینەی دەبینرا..” تەنیا مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە ئەو ئازادییەی هەیە ئاوا وەسفی ژنی هاوڕێکەی بکات، دەنا بۆ مەحموود نەجمەدینی راستەقینە جوان نییە بەو شێوەیە لە ژنی هاوڕێکەی ورد بێتەوە. هەروەها لە لاپەڕە (100)دا کە دەچنە ماڵەکەی عەقاری ئاوا باسی ژنی پیاوەکە دەکات: “ئەویش سپیپێست بوو، بەفری کەلیخان بوو…” لە لاپەڕە (132)شدا رۆژێ دوای ئەوەی لە قزلەر دەگەڕێنەوە لە سەعەتاکۆیی خاوەن ماڵەکەی قزلەر دەبینێت کە میوانداری کردوون و خزمەتی کردوون، پێی دەڵێت: “حاجی گیان من تۆ ناناسم، نازانم باسی کێ دەکەیت، کاکەڕەش کێیە؟ برام لێت تێکچووە. من بە کەسێکی تر تێگەیشتووی.” ئەم خۆگێلکردنە تەنیا لە کاتێکدا ئاساییە و دەگونجێت کە مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە لەگەڵ مەحموود نەجمەدینی راستەقینەدا تێکەڵ نەکەین. پاشان گریمان مەحموود نەجمەدین وەکو گێڕەرەوە ناوی خۆی  نەنووسیایە و هەروەکو کارەکتەری کەسی یەکەمی تاک قسەی بکردایە و شتەکانی بگێڕایەتەوە، یان ناوێکی تری بەکار بهێنایە. ئەوسا کەس هەبوو بڵێت گێڕەرەوە خۆیەتی؟

ئەم شێوازەی کە نووسەر ناوی خۆی وەکو گێڕەرەوەیەک بەکار دێنێت، دەشێت زۆر نووسەری تر بەو شێوازە بەکاریان هێنابێت. بۆ نموونە مارسیل پروست لە رۆمانی (گەڕان بەدوای زەمەنی لەدەستچوودا) ناوی خۆی و هەندێ سیفاتی خۆشی بەکار دەهێنێت و رۆمانەکەش بە شێوازی بیرەوەری نووسراوە، بەڵام کەس بەو شێوەیە قسەی لەسەر رۆمانەکەی پروست نەکردووە کە بڵێت ئەوە پروست خۆیەتی و بیرەوەرییەکانی خۆی دەگێڕێتەوە. لەبەر ئەوەی بۆچوونێکی ئاوا هەر زوو کورت دەهێنێت و هیچی لێ شین نابێت. چونکە پروست باسی عەشقی سوان و ئۆدێت دەکات و وردەکاری ئەو عەشقە بە شێوازێکی ئەوەندە جوان دەخاتەڕوو کە خوێنەر سەرسام دەبێت. ئەم عەشقەش هی سەردەمێکە پروستی گێڕەرەوە هێشتا لەدایک نەبووە.

هەروەها میلان کۆندێراش لە رۆمانی (نەمری)دا ئەم شێوازەی  بەکار هێناوە. میلان کۆندێرا لە رۆمانی (نەمری)دا بە ناوی خۆیەوە وەکو کارەکتەرێک بەشداری لە گێڕانەوەی رۆمانەکەیدا دەکات و هەندێک رووداوی ناو رۆمانەکەی دەگێڕێتەوە، بەڵام وەکو مەحموود نەجمەدین لە (دیلبەرا ئانی)دا گێڕەرەوەی هەمووشتزان نییە. کەسیش بەو شێوازە باسی رۆمانی نەمری نەکردووە کە میلان کۆندێرای گێڕەرەوە و راستەقینە تێکەڵ بکات.

فورات سەیدۆ یان حەمدی بەگ:

فورات سەیدۆ یان حەمدی بەگ، گێڕەرەوەی هەمووشتزانی سنوورداری رووداوەکانە و کارەکتەری سەرەکیی دەقەکەشە. ئەم گێڕەرەوە و کارەکتەرە لە ئەسڵدا وجودی نییە و زادەی خەیاڵی نووسەرە، نووسەر بۆ ئەوەی مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە وەکو هەندێک رۆمانی تەقلیدی بە تەنیا خۆی رووداوەکان نەگێڕێتەوە، شێوازێکی نوێی بەکار هێناوە ئەویش ئەوەیە لە خەیاڵی خۆیدا هاوکارێکی بۆ مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە دروست کردووە و وەکو نووسەرێکی هاوبەشی دەقەکەش نەک هەر وێنای کردووە، بەڵکو ناویشی لەسەر کتێبەکە نووسیوە، ئەوەتا حەمدی بەگ دەڵێت: “ساڵانێکە ماڵم بەجێهێشتووە، گەڕیدەئاسا بەدوای حیکایەتەوەم، ئەوینی زادینا بۆ دونیای خەیاڵی بردووم و سەرقاڵی کۆکردنەوەی حیکایەتەکانم، ئێستاش دەمەوێت من و تۆ، بەیەکەوە کتێبێک بنووسین، دەمەوێت بەیەکەوە گەشتێک بەنێو کۆمەڵێک رووداوی سەیر و سەمەرەدا بکەین.ل 218” مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوەش دەڵێت: “زۆرم پێخۆش بوو، ئەگەرچی قەت ئەم جۆرە کارانەم جەڕب نەکردبوو، لەگەڵ هیچ چیرۆکنووسێکدا بە دوو قۆڵی کتێبم نەنووسیوە و حەزیشم بەکاری هاوبەش نەکردووە.” ل218 و 219 پاشان لە کۆتاییی کارەکەدا دەڵێت: “من و فورات دوای ئەوەی چیرۆکەکانمان کۆکردەوە، پێیدا چووینەوە و ئامادەمان کرد بۆ چاپ. چەلێک من پێیداچوومەوە بە تێلگرام بۆم نارد و ئینجا ئەو پێیداچووەوە…” ل238 لە لایەکی تریشەوە گێڕەرەوە سەبارەت بە فورات سەیدۆ یان حەمدی بەگ دەڵێت: “پیاوی ناو چیرۆکە، لە خەیاڵدا دەژی، ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ژیانی راستەقینە … ل242” ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە وتم فورات سەدیدۆ یان حەمدی بەگ زادەی خەیاڵی نووسەرە. لەگەڵ ئەوەشدا حەمدی بەگ کارەکتەری سەرەکیی دەقەکەیە و دەتوانین حسابی شادەماری دەقەکەی بۆ بکەین و دەقەکە بەبێ حەمدی بەگ نەدەبووە ئەو دەقەی ئێستا لەبەردەستماندایە. لەلایەکەوە یەکێکە لە عاشقە سەرسەختەکانی زادینا یان دیلبەرا ئانی کە ئەویش کارەکتەرێکی تر سەرەکیی دەقەکەیە و لەلایەکی تریشەوە پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ کارەکتەرەکانی تردا هەیە وەکو ژنە بە تەمەنەکەی بەشی کاکەجوان ئەوەتا وەکو دڵداری خۆی باسی دەکات: “ئاخ حەمدی بەگ لە کەیەوە رۆیشتووی؟! ساڵیانی ساڵە رۆیشتووی. حەمیدت تەرەکرد و بۆ خۆشت ون بووی، ئێستێ تەشریفت هێناوەتەوە، هەر باشە هێشتا زووە، درەنگ نییە، یاخوا بەخێر بێیتەوە…” ل189 هەروەها بەشداری رووداوەکانی دەقەکەیە و ئەڵقەی پێکەوەگرێدانی بەشەکانی دەقەکەشە.

ئەزموونی ئەوەی دوو کەس پێکەوە دەقێک بنووسن رۆمانی (عالم بلا خرائگ- جیهانێکی بێ نەخشە)ی جەبرا ئیبراهیم جەبرا و عەبدولڕەحمان مونیف-مان بیر دەخاتەوە کە ساڵی 1982 چاپ کراوە. خاڵی هاوبەشی ئەم دوو دەقە ئەوەیە هەموو بەشەکانیان بە هاوبەشی نووسراوە، واتە ئەوە نییە بەشێک نووسەرێک نووسیبێتی و بەشێکی تر نووسەرەکەی دیکە. بەڵام جیاوازیی سەرەکیی ئەم رۆمانە لەگەڵ دیلبەرا ئانی-دا لەوەدایە دەقی یەکەم دوو نووسەری راستەقینە نووسیویانە و دەقی دووەم نووسەرێکی راستەقینە و نووسەرێکی خەیاڵی نووسیویانە. لە ئەدەبی فارسیدا رۆمانێک هەیە تەقریبەن هاوشێوەی دیلبەرا ئانی نووسراوە ئەویش رۆمانی (هلال پنهان- کەوانەی شاراوە)ی نووسەری ئێرانی (عەلی ئەسغەر شیرزادی)یە. ئەم رۆمانە سەبارەت بە جەنگی هەشت ساڵەی (عیراق- ئێران) نووسراوە. رۆمانەکە لە رێگەی دوو گێڕەرەوەی نووسەرەوە بە راناوی کەسی یەکەمی تاک گێڕدراوەتەوە. گێڕەرەوەی یەکەم (نووسەری کتێبەکە) دەست بە گێڕانەوەی رۆمانەکە دەکات و بەرەو پێشەوەی دەبات هەتا دەگاتە سەر (یونس بەشیران)، (ملازمی دووەمی پێشوو) کە ئێستا وەکو نووسەرێک خەریکی نووسینی رۆمانێکە لەسەر بیرەوەرییەکانی خۆی لە ناوچەیەکی شەڕ لە باشووری ئێران. لە راستیدا هەردوو نووسەر چیرۆکی یەک رۆمان دەگێڕنەوە. رووداو و بەسەرهاتەکان لە کۆڕێکی خوێندنەوەی دەقدا بە ئامادەبوونی نووسەرێکی تر بە ناوی (مەسیح بەرۆشکی) بەش بەش و بەهاوبەشی لە فەزایەکی تەمومژاوی و نهێنیئامێزدا رێک دەخرێن و دەقی کۆتایی لەدایک دەبێت کە رۆمانەکەیە. (سەرچاوە: مجلە پگاە حوزە، 18خرداد 1381، شمارە 52).

دیارە لە ئەدەبی جیهانی و ئەدەبی فارسیشدا ئەگەر بۆ ئەو رۆمانانە بگەڕێین کە دوو رۆماننووس یان زیاتر نووسیویانە هەندێ نموونەمان بەرچاو دەکەوێت، لەوانە رۆمانی (Good Omens) ئاماژە باشەکان-ی تێری پارچێت و نیل گیمەن. رۆمانی (Watchmen)  پاسەوانان-ی ئەلەن مۆر و دەیڤ گیبۆنس. لە ئەدەبی فارسیشدا رۆمانی (بی مرز بی مرز) بێسنوور بێسنوور-ی محەمەد رەحیم ئەخوەت و سەحەر موهەندیسی نمین. هەروەها رۆمانی (علایم حیاتی یک زن)، نیشانە ژیانییەکانی ژنێک- سێ ژن نووسیویانە کە ئەمانەن: فەرزانە کەرەم پور، لادن نیک نام، میهناز رەونەقی.

شایانی باسە نووسینی ئەم جۆرە رۆمانانە لە رۆمانی مۆدێرن و رۆمانی خەیاڵی زانستیدا لای رۆماننووسان رەواجی پەیدا کردووە.

دیلبەرا ئانی، مەحموود نەجمەدین و فورات سەیدۆ، چیرۆک، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم، 2025

دیلبەرا ئانی چ جۆرە ژانرێکە؟

وەکو دەبینن لە سەرەتاوە کە ناوی ئەم دەقەم هێناوە، خۆم لەوە بواردووە ژانرەکەی دیاری بکەم، چونکە دیاریکردنی ژانرەکەی پێویستی بە شرۆڤە و  هێنانەوەی بەڵگە هەیە بۆ سەلماندنی. بۆیە هەر وتوومە ئەم کتێبە یان ئەم دەقە. لەسەر بەرگی کتێبەکەش نووسراوە چیرۆک. واتە نووسەر بە راشکاوی ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئەم کتێبە چ جۆرە ژانرێکە، تەنیا نووسیویەتی چیرۆک. بۆیە لێرەدا بەپێی ئەو بەڵگانەی دەیهێنمەوە دەمەوێت بیسەلمێنم ئەم کتێبە چ جۆرە ژانرێکە. بەڕای من ئەم کتێبە رۆمانە، بەڵام ئەو جۆرە رۆمانانە نا کە هەتا ئێستا لای خۆمان دیومانن، هەروەها لەو نۆڤڵێتانەش نییە کە هەتا ئێستا لای خۆمان دیومانن، بەڵکو جۆرە رۆمانێکی ترە کە پێم وانییە لای خۆمان هەبێت یان بەلای کەمەوە  من نموونەیەکی لەم شێوەیەم نەدیوە یان لەبەردەستمدا نییە.

ئەم جۆرە رۆمانە پێی دەگوترێت (رۆمان کورتەچیرۆک)، نووسەر و توێژەری  بواری چیرۆک و رۆمان جەمال میرسادقی لە کتێبی (راهنمای  رمان نویسی، چاپ اول 1390 ) لە لاپەڕە (547)دا باسی رۆمان کورتەچیرۆکی کردووە و دەڵێت: “رۆمان کورتەچیرۆک یان چیرۆک رۆمان کۆمەڵەچیرۆکێکی پێکەوە گرێدراوە کە هەر یەکەیان لە هەمان کاتدا کە سەربەخۆن وەکو بەشێکی رۆمان رۆڵ دەبینن، لەم رووەوە، رۆمان کورتەچیرۆک هەم چەند خاسیەتێکی دیاریکراوی رۆمانی تێدایە هەم چەند خاسیەتێکی کورتەچیرۆکیشی تێدایە. ئەم جۆرە ژانرە لە کۆنەوە لە ئەدەبی خۆرئاوادا هەیە و باکگراوندی هەیە، نووسەرانی وەکو شیروود ئەندرسۆن (1876-1941)، جەیمس جۆیس، (1882-1941)، ولیام فۆکنەر (1897-1962)، ئەرنێست هەمەنگوای (1899-1961) لەم جۆرە ژانرەدا کۆمەڵێک ئەزموون و دەقیان هەیە. رۆمان کورتەچیرۆکی (وایسنبورگ ئۆهایۆ)ی شیروود ئەندرسۆن و (ئاڵاکان لەناو تەپوتۆزدا)ی ولیام فۆکنەر نموونەیەکی کۆنتر و (رێبەری کچان بۆ راو و راوەماسی) مەلیسا بەنک (1960ز) نووسەری ئەمریکی نموونەیەکی تازەترە. نموونەی لە ئەدەبی فارسیشدا (گۆرانی بۆ ژیان بڵێ)ی جەمال میرسادقییە (1933ز).

ئەگەر سەرنج بدەین هەر دە کورتەچیرۆکەکەی ئەم چیرۆک رۆمانە و بەشی یانزەش واتە حەمدی بەگ یان راستتر هەر یانزە بەشەکەی ئەم رۆمان کورتەچیرۆکە، بەشێوەیەک لە شێوەکان پێکەوە گرێدراون، یان دەتوانین بڵێین زنجیرەن و یەکتری تەواو دەکەن. ئەگەرچی گێڕەرەوە بەشێوەیەکی خەتی (واتە یەک لە دوای یەک لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی) چیرۆکەکان یان بەشەکان ناگێڕێتەوە، بەڵکو بەشێوەی مونتاجی سینەمایی پێش و پاش بە چیرۆکەکان یاخود بەشەکان دەکات، بەڵام لە دواجاردا هەموویان پێکەوە خەتی درامی دەقەکە بەرەو لووتکە دەبەن و چیرۆکی رۆمان کورتەچیرۆکەکە تەواو دەکەن، کاتێک دەگەینە کۆتایی ئەوسا لە رۆمان کورتەچیرۆکەکە تێدەگەین. لەلایەکی تریشەوە ئەگەر یەک دوو کورتەچیرۆک لەگەڵ کورتەچیرۆکەکانی تردا زۆر پێکەوە پەیوەست نەبن، لەبەر ئەوەی پەیوەستن بە گێڕەرەوە و کارەکتەری سەرەکیی دەقەکەوە کە حەمدی بەگە، هەردووکیشیان لەناو رۆمان کورتەچیرۆکەکەدا رۆڵی گرنگیان هەیە، پێکەوە گرێیان دەدەن و دەبنە پردی پەیوەندی پێکەوەبەستنی خەتی درامی دەقەکە و چیرۆکی رۆمان چیرۆکەکە. وەکو (بەشی سێیەم کاکەسێ ل66-91، هەروەها بەشی شەشەم  کاکەباوە ل134-149). ئەگەر لەلای خۆمان بۆ نموونەی هاوشێوەی دیلبەرا ئانی بگەڕێین دەتوانین ئاماژە بە کۆمەڵەچیرۆکی (لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێی دا)ی دانا فایەق بکەین، کە پێنج چیرۆکی پێکەوە گرێدراون و هێڵی درامیان یەکە بەڵام دەقەکە رۆمان نییە.

لەلایەکی تریشەوە ئەگەر سەرنجی رۆمان کورتەچیرۆکی دیلبەرا ئانی بدەین، گێڕەرەوە وەکو رۆمان دەستی پێ کردووە. (دەستپێکردنی رۆمان، بەپێچەوانەی کورتەچیرۆکەوە، پێویستی بە زەمینەخۆشکردنە بۆ درێژەدان و بەرەوپێشبردنی دواتری رووداوەکان. لە زەمینەخۆشکردندا رۆماننووس دەبێت کات و شوێنی چیرۆکی رۆمانەکە ئاشکرا بکات، کارەکتەر یان کارەکتەرە سەرەکییەکان بە خوێنەر بناسێنێت، پەیوەندیی نێوان کارەکتەرەکان لەگەڵ یەکتردا دەستنیشان بکات).[3]

من کاتێک دەستم کرد بە خوێندنەوەی رۆمان کورتەچیرۆکەکە، ئاسایی لە کورتەچیرۆکی یەکەمەوە یان لە بەشی یەکەمەوە بە ناوی (کاکەشەکر) چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد دوای تەواوکردنی کۆتایی بە چیرۆکەکە بێت و لە بەشی دووەم و بەشەکانی دیکەدا درێژەی چیرۆکی رۆمان کورتەچیرۆکەکە نەخوێنمەوە. کەواتە گێڕەرەوە هەر لە سەرەتاوە زەمینە خۆش دەکات بۆ گێڕانەوەی رۆمانێک و دەیەوێت بەش بەش درێژە بە چیرۆکی رۆمانەکە بدات. بەم پێیە وردە چیرۆکی ناو تەکسییەکەی رێگای پێنجوێن شتێکی ئاسایییە و زیادە نییە. چونکە (رۆماننووس ناچار نییە دەقەکەی کورت بکاتەوە). دیارە گێڕەرەوە هەر لەم بەشی یەکەمەدا کارەکتەری سەرەکیی رۆمان کورتەچیرۆکەکەمان پێ دەناسێنێت و دەڵێت: “حەمدی بەگ هەر وەختێ باسی زادینای دەکرد هۆش و گۆشی لای خۆی نەدەما، دین و دەهری دەبوو بۆ ئەو شۆخە نازدارە. هەروا قسانی دەکرد و جوان جوان دڵیم دەبینی چۆن دەسووتا. وابزانم لە دووماهیدا شێتی دەکات و نایەت”. ل22. هەروەها گێڕەرەوە هەر لەم بەشەدا زادینای ئێزدیشمان پێ دەناسێنێت کە کارەکتەری سەرەکیی دووەمە لە دوای حەمدی بەگ و لایەنێکی سەرەکیی چیرۆکی رۆمانی کورتەچیرۆکەکەیە، ئەوەتا دەڵێت: “زادینا دیلبەرا ئانی، کەڤۆکێکی ئەفسانەیی دەشتی قەرسە یان کچی قەڵای کەونارای شاری ئانی هەر جارە بەجۆرێک خۆی نیشانی حەمدی بەگ دەدا، سەری لێ شێواندووە، سەرگەردانی کردووە. ل23”.

هەر لەم بەشەدا گێڕەرەوە سەبارەت بە کات و شوێنی رووداوەکانی رۆمان کورتەچیرۆکەکە زانیاریمان دەداتێ و دەگەینە ئەو باوەڕەی کات و شوێنی رووداوەکانی ئەم رۆمان کورتەچیرۆکە دیاریکراو نییە. بۆ نموونە لە مانگێک چەند مانگێک یان ساڵێکدا لە ژوورێک یان گەڕەکێک یان شارێکدا روو بدەن. بەڵکو کات و شوێن و فەزا بەردەوام لە گۆڕاندایە و نازانین لە کوێ کۆتایی دێت. ئەوەی لە بەشی یەکەمدا لێی تێدەگەین ئەوەیە لە سلێمانییەوە بەرەو کانی دینار لە مەریوان و لەوێشەوە بەرەو سنە دەچین. کەواتە چ گێڕەرەوە و چ کارەکتەری سەرەکیی دەقەکە وەکو دوو گەڕیدە شارە و شارمان پێ دەکەن و هێدی هێدی بەشەکانی داستانی زادینا و شەیداکانیمان بۆ دەگێڕنەوە. ئەم دەسپێک و ئامادەکارییەی هەر لە بەشی یەکەمدا دەرکی پێ دەکەین، دەمانگەیەننە ئەو باوەڕەی لەبەردەم دەقی رۆمانێکداین و وردە وردە حیکایەتەکەی لەتەک خۆیدا دەمانبات.

دواجار ئەگەر لەناو واقیعی دەقی رۆمان کورتەچیرۆکەکەدا سەیری کات و شوێنی رووداوەکان بکەین و ساڵ و شوێنی رووداوەکان حساب بکەین، دەبینین چیرۆکی رۆمان کورتەچیرۆکەکە ساڵانێکی زۆری پێچووە و لە چەندین شوێنی جیاوازدا رووی داوە. ئەگەر لە سەرەتای عەشقی حەمدی بەگەوە بۆ زادینا دەست پێ بکەین و کاتەکەی حساب بکەین کە پێی دەگوترێت کاتی زیندوو یان کاتی رووداوەکان: (ئەمەش ئەو کاتەیە کە تیایدا رووداوەکانی رۆمان چیرۆکەکە روویان داوە و بەسەر کارەکتەری سەرەکی هاتوون)، هەرچەندە سەرەتای عەشقی حەمدی بەگ و زادینا دیار نییە، بەڵام هەتا کۆتاییی دەقەکەش کە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵە هەر عاشقی زادینایە، ئەگەر تەمەنی دوای بیست ساڵیش حساب بکەین، کاتی دەقەکە زیاتر لە سی ساڵە، ئەم کاتەش بەپێی زۆر پێودانگ کاتی رۆمانە نەک کورتەچیرۆک.

دیارە جگەلەم چیرۆکە چیرۆکی عەشقی حەمدی بەگی شاعیر و زادیناشمان هەیە:” سەرەتای ناسینی زادینا و حەمدی بەگی شاعیر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1928، زستانی ئەو ساڵە حەمدی بەگی شاعیر بە نهێنی گەشتێکی بۆ ئیستەنبووڵ کردووە. ل223″. هەروەها چیرۆکی عەشقی دربۆی ئێزدی و زادینای ئێزدیشمان هەیە: “رۆژێکی هاوینی 1958 بوو کیژەک بە ناوی زادینا لە پێش عەمارەت موشیر دیوان دەرکەتییە. کیژەکی خڕیلەی سپیکەلانە و خین شیرین بووە.  کچە سەمای دەکرد و دەگریا و هاواری دەکرد دربۆ، هۆ دربۆ … دربۆیە ئەز، لە کودەرێی؟ ل57 “. بەڵام ئەم دوو چیرۆکە دەکەونە کاتی مردووەوە لەگەڵ کاتی رۆمان کورتەچیرۆکەکە حساب ناکرێن. (کاتی مردوو ئەو کاتەیە کە دەکەوێتە پێش کاتی زیندووەوە “رابردوو” یان دەکەوێتە دوای کاتی زیندووەوە “داهاتوو”). چیرۆکی یەکەمیان لە رێگەی حەمدی بەگەوە دەزانین کە بیستوویەتی. چیرۆکی دووەمیشیان لە رێگەی مەغدیدەوە دەزانین کە ئەویش بیستوویەتی. لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بۆ کاتێکی تریش بکەم ئەویش کاتی گێڕانەوەیە، کە بریتییە لە کاتی گەشتە خەیاڵییەکەی گێڕەرەوە و کارەکتەری سەرەکی حەمدی بەگ کە نازانین چەندە.

زمان لە دیلبەرا ئانی-دا:

زمان بەردی بناغەی هەموو ژانرەکانی ئەدەبە، لە دەرەوەی زمان هیچ ژانرێکی ئەدەبی وجودی نییە. زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی نووسەر و ئەدیبی گەورە و داهێنەر بوون، ئەو راستییە دەزانن کە مەحاڵە بەبێ زمانێکی  ئەدەبی تۆکمە و جوان دەقێکی داهێنەرانە بنووسرێت. هەر زمانزانین و زمانپاراوییە وادەکات هەر نووسەر و ئەدیبێکی داهێنەر بتوانێت ببێتە خاوەنی ستایلی تایبەتی خۆی لە نووسینی دەقدا. دیارە نووسەر و ئەدیب هەیە بە زمانێکی ئاڵۆز و تەمومژاوی دەنووسێت، نووسەر و ئەدیبیش هەیە بە زمانێکی سادە و قووڵ دەنووسێت. دەشێت نووسەر و ئەدیبیش هەبێت زۆر گوێ بە زمان نەدات و بە زمانی ئاسایی رۆژانە بنووسێت.

رەزا قاسمی رۆماننووس و شانۆنامەنووس و مۆسیقارێکی ئێرانییە، لە کۆڕێکدا لە لۆس ئەنجلۆس کە باسی رۆمان دەکات باس لە گرنگی زمان دەکات و دەڵێت: “زمان یەکێکە لە گرنگترین رەگەزەکانی هەر رۆمانێکی باش” هەروەها دەڵێت: “لە ئەدەبدا هەر کەسێک دەبێت زمانی تایبەتی خۆی بدۆزێتەوە، ئەگەرنا هیچی نەکردووە.” لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت: “ئیشی زمان ئەوەیە کە بۆ وەسفی هەر دیمەنێک زمانی وەسفی ئەو دیمەنە دروست بکات.” سەبارەت بە کورتی و درێژی رستە و شوێنیش دەڵێت: “زمان هەم ملکەچ و هەم خوڵقێنەری شوێنە، درێژی یان کورتیی رستەکان دەبێت لەگەڵ کار و کردەوەی کارەکتەرەکاندا نزیکایەتی هەبێت و بگونجێت. لە شوێنێکی ئارامدا زیاتر ئەو وشانە بەکار دێن کە دەنگدانەوەی نەرم و نیانیان تێدا زۆر بێت، لە کاتی شەڕ و پێکداداندا ئەو وشانە بەکار دێن کە لەو پیتانە دروست بوون زەنگی توندوتیژی و شەڕ لێ دەدەن “.[4]

مەحموود نەجمەدین رۆمان کورتەچیرۆکی دیلبەرا ئانی بە کوردییەکی رەوان و جوان نووسیوە، ئەمەش پێش هەموو شتێک نیشانەی هەوڵ و ماندووبوونێکی تاقەتپڕوکێنە و کاتێکی زۆری دەوێت. ئەمەش لە نووسەرێکی دڵسۆز بۆ زمانی کوردی و ماندوونەناسی وەکو مەحموود نەجمەدین دەوەشێتەوە. ئەگەرچی لەم دەقەدا سەدان وشە و رستەی شێوەزارەکانی تر جێگەیان بۆتەوە و ئاوێتەی شێوەزاری کرمانجی خواروو یان سۆرانی کراون، بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆی ئەوەی خوێنەر ماندوو بێت و دەقەکە بەلایەوە ئاڵۆز بێت و نەتوانێت لەسەر خوێندنەوەی رۆمان کورتەچیرۆکەکە بەردەوام بێت. بەڵکو ئەم زمانە جوان و شیرینە زیاتر هانی خوێنەر دەدات بۆ ئەوەی لەسەر خوێندنەوەی دەقەکە بەردەوام بێت.

لەلایەکی تریشەوە دەبینین ژمارەیەک لە کارەکتەرەکان بە وشە و زاراوەی ناوچەی خۆیان قسە دەکەن، بەڵام ئەمەش نەبۆتە هۆی ئەوەی خوێنەر ماندوو بکات و لە خوێندنەوەی رۆمان کورتەچیرۆکەکە دووری بخاتەوە، بەڵکو زیاتر هانی دەدات لەسەر خوێندنەوەی دەقەکە بەردەوام بێت، چونکە گێڕەرەوە زۆر شارەزایانە لە زمانی کارەکتەرەکانەوە لەسەر گێڕانەوەی رۆمان کورتەچیرۆکەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام گێڕەرەوە نەهاتووە هەموو دەقەکە بە زاراوە و وشەی ناوچەیی یان بە شێوازی قسەکردنی ناوچەیی بگێڕێتەوە. چونکە نووسەر دەزانێت رۆماننووس نابێت رۆمانەکەی بە شێوازی قسەکردنی ناوچەیی بنووسێت، بەڵام دەکرێت چەند کارەکتەرێکی دیاریکراوی هەبێت و بە شێوازی قسەکردنی ناوچەکەی خۆیان قسە بکەن. ئەگەر نووسەر بە شێوازی قسەکردنی ناوچەیی بنووسێت ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنەر تووشی سەرئێشە بێت و دەقە نەخوێنێتەوە.

ولیام فۆکنەر لەبارەی وشە و زاراوەی ناوچەیییەوە دەڵێت: “باشترین شت ئەوەیە نووسەر لە کاتی نووسینی دەقدا کەمترین وشە و زاراوەی ناوچەیی بەکار بهێنێت، چونکە ئەو خەڵکەی ئاشنای ئەو جۆرە وشە و زاراوانە نین، گێژ دەبن. نووسەر نابێت رێگە بدات کارەکتەرەکانی بەتەواوی بە زاراوەی ناوچەیی قسە بکەن و زاراوەی ناوچەیی بەکار بهێنن. باشتر وایە بە چەند ئاماژەیەکی سادە و کورت کە بە باشی لە درێژەی رۆمانەکەدا باس دەکرێت، شێوەزاری کارەکتەرەکان نیشان بدرێت”.[5]

نووسەری دیلبەرا ئانی جگەلەوەی بە جوانی پەیڕەوی ئەم رێنمایییەی ولیام فۆکنەری کردووە، لە کۆتاییی رۆمان کورتەچیرۆکەکەدا فەرهەنگۆکێکی 15 لاپەڕەیی دروست کردووە و زۆربەی ئەو وشە و زاراوانەی لێکداوەتەوە کە دەشێت بەلای خوێنەرەوە قورس بن یان قابیلی تێگەیشتن نەبن.

ئەگەرچی لە سەراپای دەقەکەدا چەندان وشە و زاراوەی کرمانجی ژووروو دەبینین کە ئاوێتەی دەقەکە کراون، بەڵام تەنیا دوو کارەکتەر چەند لاپەڕەیەک  بە شێوازی قسەکردنی شارەکەی خۆیان قسە دەکەن و شتەکان دەگێڕنەوە، ئەوانیش لە بەشی کاکەدربۆ کامەران ئەحمەدی و هەڵاڵە خانمی ژنی بە شێوازی قسەکردنی سنە قسە دەکەن و شتەکان دەگێڕنەوە. “کامەران ئەحمەدی دەستی بە گێڕانەوەی ئەو بەشەی دیکەی چیرۆکەکە کرد: پیرە پیاگێک هەس لە ئاوایی قوڵغەتەی لای بۆکان، حافزە، ساڵانێکە ها لەویا کەس نازانێ چ کارەیە، بێکەسە و لەو دێیە ماڵێکیان بۆ دروس کردە، ناوی برایمە، بە بلەکوێر مەنشوورە، ئەو پیاگە بەیتبێژە، چەن ساڵە هەر یەک بەیت ئەڵێتەوە، بەیتی زادینا، ئەڵێن هەر وەختێ دڵی تون بێ ئەچێتە حەوشەی ماڵەکەی، روو بە میرقاز بە دەنگێکی غەمگین ئەو بەیتە ئەڵێتەوە. چەند پرسیاریان لێ کردە، زادینا کێ هەس. بەحس و ماجەرای چە؟ … ل38-39”.

هەر لەم بەشەدا مەغدید لە هەولێر بە شێوازی قسەکردنی هەولێر شتەکان دەگێڕێتەوە: “مەغدید: ئەها، ئەو تابلۆیە بەو قسانەی بە دەستی من کەتییە، ئەوەی دەیزانم لۆتان دەگێڕمەوە، هەمووی وەکی خۆی، نوقتەی لێ قوت نادەم. ئەو وێنەیەی مامۆستا محەمەد نیک پەی کە بە خۆم کتێبەکم لەسەری نووسیوە، وا لە چاپخانەیە، لەوانەیە سبیانێ چاپی خلاس ببی. هەر ئەو قسانەی بەنگۆی دەرێم لەو کتێبەشدا هەیە … ل56-57 “

هەروەها لەبەشی دوای ئەوەشدا بە ناوی کاکەسێ جارجار رستەی شێوازی قسەکردنی سنە دەبینین. بەڵام نووسەر لەمەشدا جوان توانیویەتی بە شێوازی قسەکردنی ئەو دوو شارە لە زمانی کارەکتەرەکانییەوە شتەکان بگێڕێتەوە. ئەمەش خۆماندووکردن و کاتێکی زۆری دەوێت. بۆیە پێی دەڵێم دەستخۆش و ماندوو نەبیت.

گەشتێکی خەیاڵیی قورس:

گێڕەرەوەی رۆمان کورتەچیرۆکی دیلبەرا ئانی لەگەڵ هاوکارەکەیدا حەمدی بەگ بە دوای داستانی زادینا و دڵدارەکانیدا، شارە و شار و گوندا و گوند و گەلێک کوچە و کۆڵان دەمانبات و گەشتێکی خەیاڵیی دوورودرێژمان پێدەکات، لە سلێمانییەوە بۆ مەریوان، کانی دینار، زۆربەی کوچە و کۆڵانەکانی سنە، کۆمەڵێک گوند و گەڕەک و بانی شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دیسانەوە بۆ سلێمانی،  ئینجا بۆ هەولێر و کۆمەڵێک شار و شارۆچکە و گەلێ ناوچەی باکووری کوردستان، دیسانەوە گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک، واتە شارە حەیاتەکە و دوای جێهێشتنی کۆمەڵێک پرسیار لای خوێنەر کۆتایی بە گەشتەکە دەهێنن.

دیارە گێڕانەوەی ئەم گەشتە لەم دەقەدا بە شێوەی گێڕانەوەی ئاسایی نییە، واتە لە سەرەتاوە بۆ ناوەڕاست و بۆ کۆتایی، بەڵکو بەشێوەی کامێرای سینەمایی هەر جارەی تیشک دەخاتە سەر جێگایەک و لەوێ بەشێک لە داستانەکە باس دەکات و دوایی دەگوێزێتەوە بۆ جێگایەکی تر. کەواتە خوێنەر بۆ ئەوەی لە تەواوی داستانەکە تێبگات دەبێت دەقەکە تەواو بکات، ئینجا لێی رابمێنێت بزانێت چی رووی داوە.

ئەوەی لێرەدا مایەی سەرنجە ئەوەیە، گێڕەرەوە و هاوکارەکەی بە شێوەیەکی فیزیکی ئەم گەشتەیان نەکردووە، دەشێت گێڕەرەوە کە گێڕەرەوەیەکی هەمووشتزانە لە ژوورەکەی خۆی جووڵەی نەکردبێ و هەر لەوێوە بەسەرهاتی ئەم گەشتە خەیاڵییەی گێڕابێتەوە، راستتر نووسیبێتەوە، چونکە گێڕەرەوە سەرەڕای ئەو هەموو وردەکارییەی سەبارەت بە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و گەرماو و چایخانە و شوێنە جۆراو جۆرەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆمان باس دەکات، نەک یەک شار یەک گەڕەک یان یەک گوندی رۆژهەڵاتی کوردستانی نەدیوە. بە هەمان شێوە هیچ جێگایەکی باکووری کوردستانیشی نەدیوە و ئەو هەموو وردەکارییەمان بۆ باس دەکات.

کەواتە مەحمود نەجمەدینی نووسەر بەرلەوەی دەست بە نووسینی دەقەکەی بکات، ماوەیەکی زۆر خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی ورد بووە سەبارەت بەو شوێنانەی ویستوویەتی بیکات بە شوێنی روودانی بەشەکانی چیرۆکی عەشقی زادینا ئەمەش لە رێگەی گێڕەرەوەیەکی هەمووشتزان و هاوکارەکەیەوە. تەنیا مەحموود نەجمەدین و ئەو نووسەرانەی تر کە دەیانەوێ بەم شێوازە رۆمان بنووسن دەزانن ئەم شێوازە چەند قورسە و چەندە پێویستی بە دیقەت و وردەکارییە. دەڵێن جەیمس جۆیس بۆ ئەوەی هەندێ شوێنی روودانی یۆلیسیس بەوردی لێک بداتەوە، زۆر لە هەندێ دیواری شاری دبلن ورد بۆتەوە، بەوەش دڵی ئاوی نەخواردۆتەوە و مەتری بردووە و هەندێ دیواری پێواوە. بەڵام ئەم شێوازەی مەحموود نەجمەدین دەقی دیبلەرا ئانی پێ نووسیوە شێوازێکی ترە و جگە لەوەی پێویستی بەخوێندنەوەی سروشتی خەڵکی ئەو شوێنەیە، پێویستی بە گۆگڵ ماپ و بەرنامەی لۆکەیشنە بۆ ئەوەی بتوانیت بەوردی و بەبێ هیچ هەڵەیەک شوێنەکە دەستنیشان بکەیت، ئەمەش بەڕاستی تاقەتپڕوکێنە.

ئەوەی ئێستا لێرەدا وەکو نموونەیەکی ئەم دەقەی مەحموود نەجمەدین بتوانین ئاماژەی بۆ بکەین لەناو رۆمانی کوردیدا بریتییە لە رۆمانی داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلی و لە رۆمانی جیهانیشدا بریتییە لە رۆمانی ئەمریکای فرانس کافکا. دەشێت دەیان نموونەی تریش هەبن، بەڵام پێم وایە ئەم دوو نموونەیە بۆ روونکردنەوەی ئەم شێوازە بەس بێت. دیارە زۆربەی خوێنەری کورد رۆمانی “داگیرکردنی تاریکی”یان خوێندۆتەوە، بۆیە تەنیا کەمێک باسی رۆمانی ئەمریکای کافکا دەکەم.

رۆمانی ئەمریکا رۆمانێکی واقیعی ئەڵمانییە، یەکێکە لە بەرهەمە سەرەتایییەکانی نووسینی فرانس کافکا کە ساڵانی (1911 بۆ 1914) نووسیویەتی و تەواوی نەکردووە، دوای مردنی خۆی لە ساڵی 1927 دا چاپ کراوە. رۆمانەکە باسی گەشتی گەنجێکی ئەوروپی دەکات بۆ ئەمریکا کە ناوی کارل رۆسمانە و تەمەنی شانزە ساڵە، دوای ئەوەی کارەکەرێک لە خشتەی بردووە و ئابڕووچوونێکی لەدەست قەوماوە بە ناچاری رێگای ئەمریکای گرتۆتەبەر و گەیشتۆتە نیویۆرک. کافکا لەم رۆمانەیدا لە رێگەی کارەکتەری سەرەکییەوە کە کارل رۆسمانە باسی کۆمەڵگای ئەمریکی دەکات کە لێوان لێوە لە بیرۆکراسی، دەسەڵات، فرت و فێڵ و دادۆشین، بێسەروبەرەیی و پاشاگەردانی. بۆیە کارل رۆسمان هەست بە غوربەتێک دەکات کە خۆشی و دنیاشی لەبیر بردۆتەوە و رزگاربوونیشی نییە. هەمیشە لە ململانێی نێوان خەون و ئاواتەکانی و واقیعی دڵڕەقدا دەژی. کافکا لەم رۆمانەیدا بە شێوەیەک باسی سروشتی کۆمەڵگای ئەمریکا و دڵڕەقی بەرامبەر خەڵکی غەریب دەکات وەک ئەوەی خۆی ساڵانێکی زۆر لەناو کۆمەڵگای ئەمریکادا ژیابێت. بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کافکا پێی نەخسۆتە سەر خاکی ئەمریکا و رۆمانی ئەمریکای تەنیا لە رێگەی خوێندنەوە و کۆکردنەوەی زانیارییەوە نووسیوە، هەروەکو چۆن مەحموود نەجمەدین پێی نەخستۆتە سەر خاکی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان و دیلبەرا ئانی نووسیوە. تاکە جیاوازیی سەرنجڕاکێش لە نێوان ئەم دوو دەقەدا ئەوەیە دەقەکەی کافکا (111) ساڵ پێش دەقەکەی مەحموود نەجمەدین نووسراوە. ئەمەش یەک شتمان بۆ ئاشکرا دەکات ئەو کاتەی کافکا رۆمانەکەی نووسیوە وەکو ئێستا ئینتەرنێت نەبووە و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چەند ناوچەیەکی دیاریکراو و خەڵکەکەی وەکو رۆژگاری ئەمڕۆ ئاسان نەبووە و ئەو هەموو سەرچاوەیەی ئێستا لەبەردەستدا نەبووە.

ئەوەی پێویستە لێرەدا ئاماژەی بۆ بکرێت ئەوەیە، چەندان جار لە چەندان نووسەری ناودارەوە ئەوەمان بەرگوێ کەوتووە، پێویستە رۆماننووس لەبارەی ئەو رووداو و شوێنانەوە بنووسێت کە خۆی تیایاندا ژیاوە و ئەزموونی کردوون. ئەوەتا گابریل گارسیا مارکیز دەڵێت: “ئەگەر داوام لێ بکەن رێنماییی نووسەرە گەنجەکان بکەم، پێیان دەڵێم ئەوە بنووسنەوە کە سەروەختێ بەسەر خۆتان هاتووە.”[6] هەمەنگوایش دەڵێت: “رۆمانەکانت دەبێ دەربارەی ئەو کەسانە بن کە دەیانناسی، کە عاشقیانی، یان رقت لێیانە، نەک دەربارەی ئەو کەسانەی لێیان دەکۆڵیتەوە”.[7]

بەڵام ولیام فۆکنەر رای جیاوازە لە هەمەنگوای و مارکیز، دەڵێت: “ئەو شتەی نووسەر دەیەوێ بینووسێت، نابێت سنووردار بێت. نووسەر دەبێت بەو شێوەیەی لە شتێک دەزانێت و شارەزایە لێی، بینووسێت، بەڵام دەشێت لە دەرەوەی ئەزموونی تایبەتی خۆشییەوە بنووسێت، هەموو ئەو شتانەی نووسەر دەیانزانێت، لە رێگەی بینین و ئەزموونەکانی ژینگەکەیەوە بەدەستیان دەهێنێت، بەڵام دیسان نابێت هەوڵەکانی سنووردار بن. باشتر وایە ئامانجی باڵاتر و گەورەتر لەبەرچاو بگرێت”.[8]

بەم پێیە بۆچوونەکەی مارکیز و هەموو ئەو بۆچوونانەی باس لەوە دەکەن پێویستە رۆماننووس باسی ئەو رووداو و شوێنانە بکات کە خۆی تیایاندا ژیاوە، راستی رەها و یەکلاییکەرەوە نین، بەڵکو راستی تریش هەیە و دەکرێت نووسەر لە رێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و خوێندنەوەی قووڵیی سروشتی کارەکتەر و کۆمەڵگاکانەوە دەقی جوان و سەرکەوتوو بنووسێت، وەکو رۆمانەکەی کافکا و رۆمان کورتەچیرۆکەکەی مەحموود نەجمەدین.

لە کۆتاییی ئەم بەشەدا بە پێویستی دەزانم قسەیەک لەسەر رۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلی بکەم. دوای خوێندنەوەی رۆمانی بەندەر فەیلی ئەوەی بەلای منەوە مایەی سەرسامی بوو، ئەو هەموو زانیارییە وردە بوو لەسەر بەشی سێدارەی ئەبوغرێب، شێوازی لە سێدارەدان، رەفتاری دڕندانەی بەعسییە جەللادەکان، خوڵقاندنی ئەو فەزا ترسناکەی بەشی سێدارە و رەنگدانەوەی لە زەینی خوێنەردا، ئەگەر لە گێڕانەوەی ئەوانەی لەو بەشەدا ژیاون و دواتر دەرباز بوون زیاتر نەبووبێت کەمتر نەبووە، لە کاتێکدا بەختیار عەلی هەموو زانیارییەکانی لە رێگەی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەوە بەدەست هێناوە و تیایدا نەژیاوە.

چیرۆکی رۆمان چیرۆکەکە:

لە راستیدا چیرۆکی رۆمان کورتەچیرۆکی زادینا دیلبەرا ئانی یەک چیرۆک نییە، بەڵکو سێ چیرۆکی پێکەوە گرێدراوە و هەرسێکیان پێکەوە یەکتری تەواو دەکەن و دەبنە یەک چیرۆک، ئەویش چیرۆکی عەشقی زادینا و سێ دڵدارە جیاوازەکەیەتی کە چیرۆکی سێ عەشقی ناکامە یانی چیرۆکی ئەو عاشقانەیە کە بە یەک ناگەن و عەشقەکەیان بە نەمری دەمێنێتەوە. تەنیا ئەو عەشقانەش بە نەمری دەمێننەوە کە عاشقانیان بە یەک ناگەن و بە ناکامی سەردەنێنەوە، یان دەژین و بۆ هەمیشە حەسرەتی ئەو عەشقە لە دڵیاندا دەمێنێتەوە. بۆیە ئەلبێر کامۆ لە ئەفسانەی سیزیفدا دەڵێت: “هیچ عەشقێکی ئەبەدی وجودی نییە، ئەو عەشقە نەبێت کە کۆسپی لەبەردەمدایە” واتە ئەو عەشقەی عاشقانی بەیەک ناگەن. لەلایەکی ترەوە ئەم سێ چیرۆکەی یەکتری تەواو دەکەن و دەبنە یەک چیرۆکی ناو دەقەکە، لەڕووی کاریگەری و داگیرکردنی رووبەری ناو دەقەکەوە جیاوازن. ئەگەر بەپێی زەمەنی چیرۆکی عەشقەکە لە چیرۆکی یەکەمەوە دەست پێ بکەین، واتە لە چیرۆکی عەشقی حەمدی شاعیر و زادیناوە، دەبینین ئەم چیرۆکە زیاتر چیرۆکی عەشقێکی راگوزەرە و بریتییە لە عەشقی رێبوارێک بۆ کچێک کە بەڕێکەوت یەک دەبینن و رووبەرێکی کەمی دەقەکەی داگیر کردووە. چیرۆکی دووەم بریتییە لە چیرۆکی عەشقی زادینا و دربۆی ئێزدی، ئەو دربۆیەی دوای هەڵاتن لەگەڵ زادینای عاشقیدا لە هەولێر دەگیرسێنەوە، بەڵام ئەفسووس دربۆ بە دەستی غەدر بە دەستی خەڵەف لەسەر عەشقی زادینا دەکوژرێ و عومری جوانی بە عەشقی زادینا دەبەخشێت، لە سۆنگەی ئەمەشەوە زادینا بۆ هەمیشە بە خەم و حەسرەتەوە دەژی و هەمیشە چاوەڕێیە دربۆکەی بێتەوە و ئاهو ناڵە و سەمای غەمگینی هەر چارەنووسە غەمگینەکەی ئەوە. بەیتی زادیناش زیاتر باسی ئەو غەدرە دەکات کە لە دربۆی ئێزدی کراوە و لاواندنەوەی ئەو عاشقە غەمگینە ناکامەیە. “زادینا بە سێ دەنگان گازی خوڵای دەکات- بەو خوێنەی لە دڵی کاکەدربۆوە هەڵدەقوڵێ …ل48”.

چیرۆکی سێیەم چیرۆکی عەشقی حەمدی بەگ و زادینایە، ئەگەرچی هێندەی چیرۆکی یەکەم بەسوێ و کاریگەر نییە، بەڵام رووبەڕێکی فراوانی لەناو دەقەکەدا داگیر کردووە، بۆیە دەتوانین بڵێین چیرۆکی سێیەم چیرۆکی سەرەکی دەقەکەیە، ئەسڵەن ئەگەر چیرۆکی سێیەم و کارەکتەری حەمدی بەگ نەبێت، چیرۆکی یەکەم و دووەم هەر نابن و لە پەراوێزی چیرۆکی سێیەمدا چیرۆکی یەکەم و دووەمیش دەگێڕدرێنەوە و دەقەکە بە ئاراستەی کۆتایی دەڕوات. هەرچەندە هەرسێ چیرۆکەکە زیاتر لە چیرۆکی پەریان دەچن و زادینا زیاتر وەکو کارەکتەرێکی ئەفسانەیی دەردەکەوێت، بەڵام پەرییەکی هێندە بێ هەست و دڵ نییە، لە هەر سێ دڵدارەکەی نزیک دەکەوێتەوە و باوەشیان بۆ دەکاتەوە و ماچ و رامووسانیشی تێدەکەوێت، بۆیە هەر سێ چیرۆکەکە هێندە لە واقیع دوور نین، هیچ نەبێت لەو واقیعەدا روودەدەن کە پێی دەگوترێت واقیعی دەق. ئەرنێست هەمەنگوای جوان گوزارشت لەمە دەکات کاتێ دەڵێت: “هەموو رۆمانەکان خاسیەتێکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە چیرۆکەکەیان زۆر راستەقینەترە لەوەی کە بە راستی روو دەدات، دوای خوێندنەوەیان هەست دەکەیت هەرچیت خوێندۆتەوە، بەسەر خۆت هاتووە و لەوە بەدواوە رووداوەکان پەیوەندییان بەخۆتەوە هەیە”.[9]

ئەگەر باسی بابەتی رۆمان کورتەچیرۆکەکەش بکەین دەتوانین بڵێین بابەتی دەقەکە بریتییە لە عەشق، عەشقیش ئەو بابەتەیە کە هەرگیز کۆن نابێت و هەمیشە تازە دەبێتەوە و بابەتێکی ئینسانی نەمرە. بەڵام نووسەری دیلبەرا ئانی بە شێوەیەکی تر مامەڵە لەگەڵ بابەتی عەشق دەکات و نزیکی دەکاتەوە و لە ئەفسانە و بە تەواویش قاچی لە واقیع نابڕێت.

کارەکتەر و کارەکتەرسازی لە دیلبەرا ئانیدا:

یەکێک لە رەگەزە هەرە گرنگ و چارەنووسسازەکانی رۆمان بریتییە لە کارەکتەر، چونکە کارەکتەر ئەو رەگەزەیە کە رووداوەکانی ناو رۆمان بەسەر ئەو دێن و دواتر خۆی راستەوخۆ دەیانگێڕێتەوە یان گێڕەرەوەیەکی تر بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ  رووداوەکانی رۆمانەکە دەگێڕێتەوە. گرنگ نییە جۆری کارەکتەرەکە چییە؟ مرۆڤە، ئاژەڵە، ئامێرە، جن و پەرییە، بەڵام بوونی لەناو رۆمانەکەدا گرنگە و بەبێ کارەکتەر شتێک نییە پێی بگوترێت رۆمان و ئەسڵەن تەسەور ناکرێت. گرنگی کارەکتەر لەوەدایە زۆرجار خۆشەویستیی کارەکتەر و جوان و لۆجیکی هەڵسوکەوتکردن و هەڵسوڕانی لەناو رۆمانەکەدا دەبێتە هۆی ئەوەی رۆمانەکە لای خوێنەر خۆشەویست بێت، ببێتە پاڵنەرێکی باش بۆ خوێندنەوەی رۆمانەکە و وابکات رۆمانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یادەوەریی خوێنەردا بمێنێتەوە. زۆرجاریش خوێنەر بەسەرهاتەکانی رۆمانەکەی لەبیر نامێنێت، کەچی ناو و هەڵسوکەوتی کارەکتەرەکەی هەر لەبیر دەمێنێت. ئەوەش گرنگ نییە کارەکتەرەکە کارەکتەری خێرە یان شەڕ، بەڵکو ئەوە گرنگە تاچەند بە شێوەیەکی جوان و لۆجیکی هەڵسوکەوت دەکات و خۆشەویستی و متمانە لای خوێنەر دروست دەکات.

دروستکردنی کارەکتەر و هەڵسوڕاندنی لەناو رۆماندا بە شێوەیەکی وا کە ببێتە جێگای متمانەی خوێنەر و لای خوێنەر خۆشەویست بێت پێی دەگوترێت کارەکتەرسازی. رۆماننووسی زیرەک و شارەزا ئەو رۆماننووسەیە بتوانێت بە شێوەیەکی ژیرانە و لۆجێکی لە رۆمانەکەیدا کارەکتەرسازی بکات، وابکات خوێنەر کاتێک دەست دەداتە رۆمانەکەی هەتا تەواوی دەکات نەتوانێت لێی داببڕێت. کارەکتەرسازیش بە دوو شێوەیە کارەکتەرسازیی راستەوخۆ، ئەو شێوازەیە کارەکتەرەکە لەناو رۆمانەکەدا هەڵسوکەوت دەکات و هەڵدەسوڕێت و خوێنەر لە رێگەی هەڵسوکەوت و هەڵوێستەکانییەوە دەیناسێت و لێی شارەزا دەبێت، خۆشی دەوێت یان رقی لێی دەبێتەوە، دوور نییە لاساییی هەڵسوکەوتەکانیشی بکاتەوە. کارەکتەرسازیی ناڕاستەوخۆش ئەو شێوازەیە گێڕەرەوە وەسفی کارەکتەر بۆ خوێنەر دەکات، کێیە و چییە و چۆنە و چۆن رەفتار دەکات و سیفەتەکانی چین، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە گێڕەرەوە نابێت کارەکتەرەکە بکاتە دەسکەلای خۆی و وەکو سەربازی شەترەنج بیدات بە داروبەردا، بەڵکو دەبێت دەرفەتێکیشی بداتێ بۆ هەناسەدان و جووڵە و رەفتارکردن.

ئەگەر بەم پێیە لە رۆمان کورتەچیرۆکی دیلبەرا ئانیدا سەیری کارەکتەرسازی بکەین، لەبەر ئەوەی مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە، گێڕەرەوەیەکی هەمووشتزانە، وەها باسی گێڕەرەوەی هەمووشتزان دەکرێت کە وەکو خودا وایە و هەموو شتێک لەبارەی کارەکتەرەکانییەوە دەزانێت. کەواتە کارەکتەرسازی لەم دەقەدا زۆربەی هەرە زۆری ناڕاستەوخۆیە، واتە لەجیاتی ئەوەی خۆمان لە رێگەی هەڵسوڕان و هەڵسوکەوتیانەوە کارەکتەرەکان بناسین، مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە خۆی بۆمان باس دەکات، بەڵام هیچ دەقێکیش نییە کارەکتەرسازی تیایدا سەراپا ناڕاستەوخۆ بێت، چونکە لەو کاتەدا کارەکتەرەکان بەدەست گێڕەرەوەوە وەکو رۆبۆتیان لێدێت و ئاست و چێژی دەقەکە دادەبەزێت. بۆیە رەنگە ئەم قسەیە تاڕادەیەکی زۆر راست بێت کە هەموو دەقێکی رۆمان ئاوێتەیەکە لە کارەکتەرسازیی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئیتر کامیان لە کامیان زیاترە ئەوە گرنگ نییە و بەپێی پێداویستیی دەقەکەیە.

لە رۆمان کورتەچیرۆکی دیلبەرا ئانیدا زیاتر لە سی کارەکتەر هەن، بەپێی گرنگی و دەرکەوتنیان دەتوانین ئەم سی کارەکتەرە بکەین بە چوار بەشی سەرەکییەوە:

یەکەم: ئەو کارەکتەرانەی لە سەرەتاوە هەتا کۆتاییی دەقەکە وجودیان هەیە و رۆڵ دەگێڕن. وەکو (حەمدی بەگ، مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە، زادینا) دووەم: ئەو کارەکتەرانەی لە چەند بەشێکدا هەن رۆڵ دەگێڕن. وەکو (کەڕە سایەقی حەمدی بەگ، دربۆ، خەڵەف، حەمدی شاعیر …هتد. ). سێیەم: ئەو کارەکتەرانەی لە بەشێکدا هەن و رۆڵ دەگێڕن و نامێنن، ئەمانە زۆرن (وەکو کامەران ئەحمەدی، رەسوڵ، بلەکوێر، مەغدید، کاکەسێ، کاکەوەلی …هتد.) چوارەم: ئەو کارەکتەرانەی تەواو راگوزەرن و لە دیمەنێکدا هەن و ئیتر نامێنن. وەکو (کوڕ و ژنەکەی ناو تەکسییەکەی رێگای پێنجوێن، چایچییەکەی کانی دینار، ژنەکەی رەسوڵَ … هتد.).

لێرەدا نامەوێت باسی هەموو ئەو کارەکتەرانە بکەم، بەڵکو قسە لەسەر هەندێکیان دەکەم:

یەکەم: مەحموود نەجمەدینی گێڕەرەوە:

گێڕەرەوەیەکی هەمووشتزانی ورد و بە سەلیقەیە کە هیچی لەبیر ناچێت و دەچێتە قووڵاییی وردەکارییەکانەوە. زۆرجار سەیری فیلمێک دەکەین و سوور دەزانین ئەوە سینەمایە و کارێکی هونەریی رووتە، کەچی لەگەڵ ئەکتەرەکاندا دەبینە شەریکی رووداوەکان و خۆمان دەخەینە شوێنی کارەکتەرەکە و بە سەرکەوتنەکانی دڵخۆش دەبین و بە شکستەکانی غەمگین. لە راستیدا ئەوە کامێرا و جۆرەها هونەری سینەماییە کە وامان لێ دەکات ببینە شەریک شعوری کارەکتەرەکان و خۆمان بخەینە شوێنی ئەوان. لەم دەقەشدا ئەگەرچی سوور دەزانین ئەمە گەشتێکی خەیاڵییە و گەشتێکی فیزیکی نییە، بەڵام سەلیقە و وردەکاریی گێڕەرەوە، کە دەڵێی بە کامێرا شتەکانمان پیشان دەدات دەمانخاتە سەر ئەو خەیاڵەی هەست بکەین گەشتێکی راستەقینەیە. لەگەڵ باسکردنی نانخواردنەکاندا حەز بە خواردنەکان دەکەین، لەگەڵ باسکردنی سەرماوسۆڵەدا هەست بە سەرما دەکەین لەگەڵ باسکردنی کارەکتەرە بێزارکەرەکاندا وەڕس و بێزار دەبین. مەحمودی دەوڵەت ئابادی لە رۆمانی (کلیدەر)دا کە رۆمانێکی درێژی پێنج بەرگییە، کاتێک گوڵ محەمەدی کارەکتەری سەرەکیی رۆمانەکە و سوارەکانی هاوڕێی دەچنە هەر گوندێک، ئەوەی لەبیر ناچێت کە سوارەکان نان دەخۆن و دەحەوێنەوە، ئەسپەکانیشیان پێویستیان بە تاقەتکردنە، یانی دەبێت کا و جۆ و ئاویان بدرێتێ و ببەسترێنەوە و بحەوێنەوە. وردەکارییەکانی گێڕەرەوەش لە دیلبەرا ئانیدا بە شێوەیەکە هیچی لەبیر ناچێت، دوای نانخواردن باسی چوونە سەر ئاویش دەکات. کاتی خەوتن وێنە و دیمەنی دیوارەکانی بیر ناچێت، کاتێک سواری ئوتومبیل دەبن شێوازی هەڵسوکەوت و قسەکردنی سایەقەکەی بیر ناچێت.

دووەم: حەمدی بەگ، کارەکتەری سەرەکی:

حەمدی بەگ جگەلەوەی کارەکتەری سەرەکیی رۆمان کورتەچیرۆکەکەیە، گێڕەرەوەی هەمووشتزانی سنووردارە، هاوکاری گێڕەرەوەیە لە گێڕانەوەی دەقەکەدا و هاوسەفەری گێڕەرەوەشە لە گەشتە خەیاڵییەکەیدا. یەکێکیشە لە دڵدارەکانی زادینا، هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی زادینا و هەرگیز لە هەوڵەکانی ماندوو نابێت و کۆڵ نادات. گێڕەرەوە هەر لە سەرەتاوە وەکو عاشقێکی سەوداسەر وەسفی حەمدی بەگمان بۆ دەکات و دەڵێت: “حەمدی بەگ هەر وەختێ باسی زادینای دەکرد هۆش و گۆشی لای خۆی نەدەما …ل22 “. هەروەها لە رووی قەد و باڵا و سەر و سیماشەوە ئاوا وەسفی حەمدی بەگ دەکات و دەڵێت: “پیاوێکی کەڵەگەتی سوور و سپی راوەستا بوو. سەراپا رەشی پۆشی بوو …ل84” حەمدی بەگ کەسێکی خەمخۆریشە و دەستی یارمەتی بۆ لێقەوماو درێژ دەکات، گێڕەرەوە دەڵێت: “چیرۆکی کاکەسێی بۆ گێڕامەوە، پاشان داوای لێکردم منیش یارمەتی بدەم و بە یەکەوە کارێکی بۆ بدۆزینەوە…ل78” بیرۆکەی نووسینی دەقەکەش هی حەمدی بەگە و داوای هاوکاری لە گێڕەرەوە دەکات بۆ نووسینی: “ئەوینی زادینا بۆ دنیای خەیاڵی بردووم و سەرقاڵی کۆکردنەوەی حیکایەتەکانم، ئێستاش دەمەوێت من و تۆ، بەیەکەوە کتێبێک بنووسین…ل218 “. حیکایەتی عەشقی حەمدی شاعیر و زادیناش هەر لە رێگەی حەمدی بەگەوە دەزانین. حەمدی بەگ رۆژێک زادینا دەبینێت و ئاوێزانی یەکدی دەبن و کەمێک کەف و کوڵی دڵی دادەمرکێتەوە: “زادینا یەکڕاست هەستاوەتە سەرپێ و باوەشیان بەیەکدا کردووە، دەمیان خستۆتە نێو دەمی یەکەوە. یەکتریان رامووسیوە …ل234” حەمدی بەگ سەرەڕای هەموو شتێک مرۆڤێکی دڵناسکە و بە مردنی دایکی تێکدەشکێ و رەنگی پیری لێ دەنیشێت: “وەها گۆڕابوو، هیچ شوێنێکی لەو حەمدی بەگەی پێشتر نەدەچوو. گوتم: ئەوە چیتە؟ بۆ وات لێهاتووە؟ بە خەمبارییەوە گوتی: دایک مردن گاڵتە نییە. فرمێسک لە چاوەکانییەوە دابارین…ل240 “.

کەواتە گێڕەرەوە زۆر بەجوانی لە هەر سێ رەهەندەکەوە رەسمی کارەکتەری سەرەکیی دەقەکەی بۆ کردووین، کە بۆ ناساندنی هەر کارەکتەرێکی سەرەکیی دەق پێویستن ئەوانیش رەهەندی فیزیکی “ناساندنی سیما و قەد و باڵای کارەکتەر”، رەهەندی کۆمەڵایەتی “کارەکتەر سەر بە کام چین و توێژی کۆمەڵایەتییە”، رەهەندی دەروونی “حاڵەتی دەروونی کارەکتەر”. رەسمکردنی ئەم رەهەندانەش دەبێتە هۆی ئەوەی کارەکتەری حەمدی بەگ هەتا ماوەیەکی زۆر لە یادەوەریماندا بمێنێتەوە.

سێیەم: زادینای ئێزدی، دووەم کارەکتەری سەرەکی:

“زادینا کچێکی بەلەباریک و سپیکەلانە بووە، دێم قەمەر بووە. دایکی کوردی دەریا دیتوو بووە و باوکی لە کوردانی ئێزدی بووە. خەڵکی شاری قەرس بووە، کچی بەفر بووە و چەشنی بەفر سپیوسۆڵ بووە…ل222 “

ئەگەرچی زادینا کارەکتەرێکی خەیاڵی و ئەفسانەیییە، بەڵام لەناو واقیعی دەقدا دەبێتە کارەکتەرێکی واقیعیش، بە پێچەوانەی داستانی دڵداریی مەم و زین و قەیس و لەیلاوە کە زین و لەیلا هەتا مردن وەفادارن بۆ دڵدارەکانیان و دڵ بە کەسی تر نادەن، زادینا سەرەتا دڵی بۆ حەمدی شاعیر لێ دەدات و سەمای بۆ دەکات، دواتر عاشقی دربۆی ئێزدی هاودینی دەبێت لەگەڵی هەڵدێت، دوای کوژرانی دربۆ ماوەیەک بەدوایدا وێڵ دەبێت. دواتر عاشقی حەمدی بەگ دەبێت و دوای ماچ و رامووسان وەکو ماسییەکی سرک فرتەی بۆ دەکات و لە دەستی ئەویش هەڵدێت. کەواتە زادینا هێندەی کارەکتەرێکی خەیاڵی و ئەفسانەیییە، هێندەش کارەکتەرێکی واقعییە و دەیەوێت بژی و سەما دەکات و نایەوێت پشت لە ژیان بکات. بۆیە زادینا کارەکتەرێکی سەرەکیی دەقەکەیە، چونکە ئەڵقەی پێکەوە بەستنی هەموو چیرۆکەکانە و چیرۆکی سەرەکیی دەقەکەش چیرۆکی ئەوە. زادیناش ئەو کارەکتەرەیە بە جوانی رەسم کراوە و خوێنەر نەک خۆشی دەوێت عاشقیشی دەبێت. زادینا بزوێنەری نووسینی دەقەکەیە و بەبێ زادینا رۆمان کورتەچیرۆکەکە لەدایک نەدەبوو.

چوارەم: دربۆی ئێزدی، دڵدارێکی ناکام:

دربۆی ئێزدی ئەو کارەکتەرەیە کە بەڕاستی عاشقی زادینا بووە و گیانی خۆی لەپێناوی عەشقی ئەودا بەخت کردووە. عەشقی راستەقینەی زادیناش هەر بۆ دربۆ بووە، بۆیە ئامادە بووە لەگەڵی هەڵبێت و گیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە و سڵ لە مەترسییەکان نەکاتەوە. ناکامی دربۆ لە بەیتەکەشدا رەنگی داوەتەوە کە چۆن بەدەستی خەڵەف بووە بە قوربانی عەشقەکەی.”ئەو خەڵەفە پیسە کوی زانی کاکەدربۆ لە چایخانەی مام خەلیل ئیش دەکات؟ ئیدی زانیتی و لۆی هاتییە. نێڕوانێک چایخانە چۆڵ و هۆڵ بووە، خەڵەف ئامبازی بووە و خەنجەری لەسەر دری چەقاندییە… ل60″. دربۆ هاوشێوەی ئەو عاشقانەی لە چیرۆکی رەدووکەوتندا بەسەرهاتەکانیان دەزانین عاشقێکی گەنجی کەم ئەزموونە و بە ئاسانی دەکەوێتە داوی دوژمنەکەیەوە و سەری تیا دەچێت. دربۆ وەکو کارەکتەری دەقەکە زیاتر کارەکتەرێکی تەمومژاوییە و لە بەشێکدا دەیبنین و لە بەشێکی تردا تارمایییەکەی دەبینین، بەڵام خەمی دربۆ وەکو عاشقێکی بەمراد نەگەیشتوو، ئەو خەمەیە کە لە دڵی خوێنەردا دەمێنێتەوە.

پێنجەم: برایم، بلەکوێر، بەیتبێژێکی هونەرمەند:

بلەکوێر لەناو دەقەکەدا کارەکتەرێکی لاوەکییە، بەڵام گێڕەرەوە ئەرکێکی گرنگی پێ سپاردووە ئەویش گێڕانەوەی حیکایەتی زادینا و دربۆی ئێزدییە بەشێوەی بەیتێکی جوان و غەمگین، کە نووسەر دوای چەندان جار خوێندنەوەی بەیتەکانی توحفەی موزەفەرییە و گوێگرتن لە حەیرانی عاشقانەی حەیرانبێژە ناودارەکان توانیویەتی بەشێوەیەکی جوان و ناسک بەیتی زادینا بنووسێت. “بەخوای یەک کەلیمە چییە لە زاری ناترازێ، ئەگەر بەتەمای ئەوەی بن، ئەوە چەند ساڵە ئەم پیرە غەوارەیە لەم گوندەی ئێمەیە، بەهۆی ئەوە وا هیچ ناڵێ. کەس نازانێ خەڵکی کوێیە و لە کوێوە هاتووە. تەنێ ئەو گۆرانییە دەڵێ وا باسی ژنێکە بە نێوی زادینا…ل42” ئەگەرچی بلەکوێر بەیتبێژێکی ئاسایییە و گێڕەرەوە راگوزەر وەسفی دەکات، بەڵام هەڵگری سیفاتی هونەرمەندی راستەقینە و بەهەڵوێستە کە تەنیا بۆ هونەرەکەی دەژی و هیچ کەسێک ناتوانێت ناچاری بکات شتێک بڵێت کە خۆی حەزی لێ نەکات و لەگەڵ چڕینی گۆرانییەکەیدا ئاوێتەی ئاوازەکەی خۆی نەبێت و نەهەژێت. بۆیە بلەکوێر رۆحی کردووە بە بەری بەیتی زادینادا و بەیتەکەی بە نەمری هێشتۆتەوە.

ماوەتەوە بڵێم، ئەوەی لێرەدا نووسیومە شیکردنەوە و لێکدانەوەی خۆمە وەکو خوێنەرێکی ئەم دەقە، دەشێت کەسێکی تر بەشێوەیەکی تر دەقەکە بخوێنێتەوە و بیروبۆچوونی جیاوازی هەبێت. ئەمەش شتێکی ئاساییە و دەقەکە دەوڵەمەند دەکات، گرنگ ئەوەیە خوێنەری زیرەک ئەو خاڵانە روون بکاتەوە کە رەنگە لەلای خوێنەرێکی ئاسایی روون نەبن. من پێم وایە ئەم دەقە شاکاری مەحموود نەجمەدینە و لووتکەی کاری ئەدەبی ئەوە، بۆیە دیسان پیرۆزبایی لێ دەکەم و هیوادارم بەردەوام بێت و هەمیشە بگەشێتەوە.

*دیلبەرا ئانی، مەحموود نەجمەدین و فورات سەیدۆ، چیرۆک، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم، 2025.

[1] رۆمان چییە؟ ئەوەی پێویستە رۆماننووس بیزانێت، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 73. چاپی یەکەم، 2012، ل123-124.

[2] هەمان سەرچاوە، ل50.

[3] هەمان سەرچاوە، ل26.

[4] ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ ژمارە (1090). (29-5-2019)

[5] رۆمان چییە؟ ئەوەی پێویستە رۆماننووس بیزانێت، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 73. چاپی یەکەم، 2012، ل116.

[6] هەمان سەرچاوە، ل99 و ل108.

[7] هەمان سەرچاوە، ل99 و ل108.

[8] هەمان سەرچاوە، ل121.

[9] هەمان سەرچاوە، ل106.

The post لێکدانەوەی دیلبەرا ئانی، شاکاری مەحموود نەجمەدین appeared first on ژنەفتن.

رۆحە کوتراوەوکانی خەیاڵ:
لەم ماوەیەدا، بەشێک لە ڕەوتی چیرۆکنووسیی هاوچەرخی کوردی ڕێچکەیەکی گرتووەتەبەر کە تێیدا لە دووبارە گێڕانەوەی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکان دوور دەکەوێتەوە و زیاتر بەرەو ئەزموونی دەروونی، هەستی و زەینییەکان دەڕوات. لەم ڕێبازەدا، چیرۆک نەوەک ڕاپۆرتێک لەسەر واقیعە دەرەکییەکان، بەڵکوو وەک ڕەنگدانەوەی شێوازی ژیان، هەستپێکردن و بەبیرهێنانەوەی جیهان بیچم دەگرێ. کۆمەڵەچیرۆکی “ئەفسانەی مانگ” دەکرێ لە بەستێنێکدا بخوێنرێتەوە کە تێیدا واقێع، پێش ئەوەی لە چوارچێوەی ڕووداو یان کاردانەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا دەربکەوێ، بە ڕێڕەوی جەستە، یادگە و زماندا تێدەپەڕێت. ئەم گواستنەوەی ناوەندی گێڕانەوە، ڕێگەی داوە چەندین شێوازی جیاوازی دەربڕین دروست ببن کە پێویستیان بە خوێندنەوەیەکی ورد هەیە لە ئاستی زمان و پێکهاتەی گێڕانەوەدا. لەناو ئەم کۆمەڵە چیرۆکەدا، جووڵەی گێڕانەوە کەمتر لەسەر بنەمای یەک‌لەدوای‌یەکی ڕووداوەکانە و زیاتر لەسەر ئەوەی کە چۆن دێنە فام کرن، ڕێکخراوە. لەم پێکهاتەیەدا، چیرۆک لەبری ئەوەی لە دەرەوە بڕوانێتە کارەکتەر، لە دەروونی ئەزموونی کەسایەتییەوە قسە دەکات و جیهان بە پێوەری زەین پێناسە دەکاتەوە.

ڕووبەرگی (ئەفسانەی مانگ)، عادڵ قادری. کۆمەڵەچیرۆک، ٢٠٢١، چاپی ماڵی کتێب

کەشی زاڵی “ئەفسانەی مانگ” چەشنێ مەودا خستنە لە گێڕانەوەی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو پیشاندانی تەمسیلی واقیعە مرۆیییەکان، یان بە واتایەکی تر گواستنەوەیە لە “واقیعی خاو” و ساکار بەرەو واقیعە ئاڵۆزەکان؛ یان دیسان بە زمانێکی سادەتر تێپەڕینە لە کۆمەڵناسیی واقیعەکان بەرەو دەروونناسیی ئەوان. لە بنەڕەتەوە وا دەردەکەوێ جیهانی دەروون سەرنجڕاکێشترە تا جیهانی دەرەوە. دیارە مەبەستم لە پشتبەستن بە لایەنی دەروونی واقیع، بەو مانا نییە کە واقیعە زەق و بابەتییەکانی کۆمەڵگە بە شێنەیی لەم چیرۆکانەدا لەبیر دەکرێن یان کاڵ دەبنەوە، بەڵکوو مەبەست ئەوەیە کە نوێنەرایەتی واقیع لەسەر ئەو شتەی کە ڕوویداوە جێگیر نییە و لەسەر ئەوەی شتەی لە دەروونی کارەکتەردا بنەنیشتە بووە، دامەزراوە.

بەرچاوە کە ئەم جۆرە نوێنەرایەتییە پێویستی بە ئامرازێکی جیاواز هەیە کە نووسەر بتوانێ بەوە لە توێکانی ئەم واقیعە بکۆڵێتەوە. بەم پێیە پشتبەستن بە یادەوەری و وەبیرهێنانەوە و تێکدانی زنجیرەی لۆژیکی ڕووداوەکان پڕۆڤەیەکی باون لەم چیرۆکانەدا. بە چەشنێ کە لە جیاتی دووبارە گێڕانەوەی کۆمەڵگا، دەست دەکا بە گەڕان لە دەروونی مرۆڤدا و واقیعەکان نەک وەک ئەوەی دەبینرێ، بەڵکوو وەک ئەوەی ئەزموون دەکرێ، دەگێڕێتەوە. ئەو تایبەتمەندییانەی کە یارمەتی چیرۆک دەدەن بۆ گەییشتن بەم ئامانجە لە خوارەوە بە هەندێ نمونەی دەقەوە دێنە باس کرن؛

لیت‌موتیڤ(Leitmotiv)؛

“لیتمۆتیڤ” لە ئەدەبیاتی داستانیدا بە واتای ماکێکی دووپاتەوەبووی مانادارە کە وەک تاڵێکی نادیار بەشە جیاوازەکانی گێڕانەوەیەک بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لەم کۆمەڵە چیرۆکەدا، “بۆن” وەکوو لیتمۆتیڤ، هێمای بوونی بەردەوامی جەستە و بیرەوەری و شتە سەرکوتکراوەکانە؛ شتێکە کە زمانی فەرمی، ئەخلاق، یان گێڕانەوەی هێڵی هەوڵ دەدەن نادیدەی بگرن، بەڵام دووبارە دەگەڕێتەوە. لەم چیرۆکانەدا “بۆن” نەک چەمکێکی وەسفی، بەڵکوو یادەوەرییەکی یاخییە کە لە جەستە و شت و فەزادا تێدەپەڕێت و هەرجارە فۆرمێکی نوێی حەقیقەت لەخۆ دەگرێت. لەم کۆمەڵەچیرۆکەدا جیهانی چیرۆک بە هەستی “بۆنکردنەوە”، بیر دەکاتەوە.

لە چیرۆکی (ئەو ژنە کێ بوو سەمای دەکرد؟): “بۆنی تۆزێکی وێڵ و نەنیشتووم لێدەهات، ئەو بۆنی پەنجەرەی لێدەهات..”.  “توند و دڕ بوو… بۆن بوو!”.  “بۆنی ماچی بێ لەزەت دەهات”.  “چاوم سەگە، بۆن دەکات”.  “عەتری بۆن و سیگاری بۆن و ماچی بۆن و عارەقی گەردنی بۆن باغەڵ و وردە چپە و کۆکەی بۆنم دەبیست”.  “بۆن، باڵی بەسەر غەریزەی تالار کێشا بوو”.  “بۆن و دەنگ و تامی دارستان دەهات!”.  “بۆنی کتێبێکی کۆنی دەدا..”.  “نەمدەزانی ئەو بۆنە چۆن سەما دەکات..”.   “بۆنی کتێبێکی دڕ دەهات… بۆنی کتێبی ڕووتم دەبینی..”. ” بۆنی شەشەمین کەس..”.  “بۆنی سووڕەتی بەقەرە..”.  “بۆنێک دەیوت…”.

لە چیرۆکی (چیرۆکی جەمیل!): “بۆنی سێو دێت.”.  “بۆنیی شتێکی پیس دەهات.. وەکوو بڵێی کۆمەڵێک کرم تا سنووری ڕزین داویانەتە شتێک”.

لە چیرۆکی (پێدەچێ “با”ش لە گەڵاڕێزاندا کوژرابێت!): “نە بایەکی نادیار کە هەواڵدەری دەنگ و بۆنێک بێت”.

لە چیرۆکی (ئەفسانەی مانگ): “بۆنێکی توندی دوور لە شێ دەهات!”.

لە چیرۆکی (پەری باڵابەرز!): “هەروەها بۆنی دڵەڕاوکێ و ئیستریس و..”.  “جەستە و گۆنا و ڕەنگ و بۆنی پشیلە بوو..”.  “بۆنی هاڵاوی زەڕاتی میکزیکی ختووکەی دابوو”.  “واتە دوور بێت لە بۆنی هێستر و قاتر و کەمینی پاسدار و بۆنی عارەق و..”.

لە چیرۆکی (“من” ناوی چی بوو؟!):“بۆنێکی نهێنی نازک و ئەفسووناوییان دەگەیاندە لووتم”.  “بۆنێکی تایبەتی تازەی بە لووتمدا دەدا.. لەگەڵ بۆنی توێژاڵی تەنکی عارەقی تاران و هەڵم و دووکەڵ”.

لە چیرۆکی (دێوانە پەپوولە): “شتێک لە مانای ژیان و غوربەتی دەدا بەدەستەوە وەکوو بۆنێک هەڵیمژی هەستت دەکرد”.

زمانی شیعری؛

گێڕانەوە لە زۆر ساتدا، لە زمانی ڕاپۆرتکردن دوور دەکەوێتەوە و بەرەو دەربڕینێکی شیعری دەڕوات؛ زمانی شیعری زمانی سەرەکیی دەقی چیرۆکەکانن و ئەمەش زۆر جار یارمەتی نووسەر دەدا بۆ کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکی “شەپۆلی زەین”. “شەپۆلی زەین” شێوازێکی گێڕانەوەیە کە هەوڵ دەدات نوێنەرایەتی جووڵەی بەردەوام و زۆرجار ناڕێکی بیرکردنەوە و هەست و پەیوەندییە دەروونییەکان پێش ئەوەی لە لۆژیکی زمان و گێڕانەوەی هێڵکاریدا ڕێک بخرێن، بکات. لەم شێوازەدا زەینی کارەکتەرەکە ڕیوایەت ناکرێ، بەڵکوو لەگەڵ بازدان و دووبارەبوونەوە و نابەردەوامی و هاوکاتبوون جەرەیان پەیدا دەکات.

لە چیرۆکی (چیرۆکی جەمیل!): “-پیتەکان لە ئاوێنەدا لەوەی کە دەیانبینن نێزیکترن بە ئێوە! لە بەر ئاوێنەکە بە ڕوونی و بە دەنگی بەرز دەیوت: گوڵە هەرمەڵە! هەردوو لامەکەی قەڵەون! وەکوو،، جگەرەی بەرگ! :- دەیکێشا! با نیگارێک بکێشێ…”.  “هەندێک دەڵێن جەمیل خۆکوژی کرد چون بەرگەی چاوی کەژاڵی نەگرت. زەریایەکی شین بوو کە دارستانی کەزیە و زوڵفەکانی دەوریان گرتبوو. هەندێکیش دەڵێن ئەوەندەی خودا تێیدا مابووەوە کە خۆی بکوژێت و تەسلیمی شەیتانی عشقەکانی نەبێت”.

لە چیرۆکی (پێدەچێ “با”ش لە گەڵاڕێزاندا کوژرابێت!): “لە زەمیندا هاتوچۆ قەدەغەیە بەڵام ئاسمان هێشتا بەقەد پەنجەرەیەکی لێڵ لە نهۆمێکی چوارەمەوە شینی و ڕەشییەکەی نەگیراوە!”.  “بایەکی نەفرەتی نییە تۆزێ هەڵبکات و هەواڵێکی خەیاڵاوی پێدا هەڵواسم. یەکێکی بەر بوو لە نهۆمەوە گوتی: گوێدایین مەیلبڕە وەکوو خاک!”. ” “با”ی پاییز هەمیشە چووە بە قژ و سینگی یاردا. هیجریشی بە ڕاشەکاندنی قژی شۆڕەبی لێوار چۆمەکان و دڵتەنگیشی بە ختووکەدانی داربەڕووی سەر تەپۆڵکەکان و ویسالیشی بە جووتکردنی دوو چووزەرەڕێواسی ناو ڕیزی گردۆڵکەکان وەکوو شوێنپێی نادیاری خۆی جێهێشتووە”.

لە چیرۆکی (ئەفسانەی مانگ): “..گوڵێکی زەردی چەند پەل کە لە زەعفەران دەچوو بە سەر ڕووبەرگەکەمەوە بوو! دەتوت بە بەرماڵێک قامەتی بەستووە بۆ شوێنێکی نادیار و لە سەر بەردەنوێژێکی گوێی جۆگەلەیەک..”.

لە چیرۆکی (“من” ناوی چی بوو؟!): “-:لە ژیانی ناو مەرگدا کەس ناتوانێ درۆ بکات یانی درۆ هێشتا نەبووە بە کەلتوور وەکوو ژیان. و مەرگ زۆر ڕاست و سادقە. مەرگ ڕۆحێکی شووشەیی و ڕووتی هەیە. گۆڕستان هەمووی بە مەرگ ڕووتە!”.

دیالۆگ؛

لەبەر ئەوەی زۆربەی چیرۆکەکان بە شێوەی لێشاوی زەینن و هەر وا کە لە پێشەکیدا باسم کرد ئاوڕ لە دەروونی کەسایەتییەکان دراوەتەوە، زیاتری دیالۆگەکان لە نێوان خودی نابەئاگای کاراکتەر و دەنگی خودی نووسەر(وەکوو مێتافیکشێن) دەسووڕێتەوە. بەو پێیە کارکردی دیالۆگەکان جگە لە بەڕێوەبردنی گێڕانەوە، بووەتە گۆڕەپانێک بۆ دەرخستنی کەلێنی پەیوەندییەکان و توێ شاراوەکانی کارەکتەرەکان.

لە چیرۆکی (ئەو ژنە کێ بوو سەمای دەکرد؟): “من دەمزانی ئەگەر وەڵام بدەمەوە دەڵێم: بێ‌ماڵ و حاڵم بۆیە ماڵانگەڕم! دەی جا ئەوە کەی وەڵامە؟!”. “-مێروولە یان مێلوورە؟! ئەرێ!”.  “چاک بوو لە ناو بوتڵ هێنام ئەگینا بمکردایە کوێمەوە؟ یانی عەرەقەکە مەبەستمە!”

لە چیرۆکی (چیرۆکی جەمیل!): “- اللە الجمیل و یحب الجمال! –ئەرێ جەمالی خۆش دەوێ بۆیە جەمیل وای بەسەر هاتووە!”.  “+کوڕی چاک بن و مەبن بە فیلەسووفە کوردەکان لێمان. باسی جەمیل و عەشقە و تەواو!”.

لە چیرۆکی (پێدەچێ “با”ش لە گەڵاڕێزاندا کوژرابێت!): “دەنگەکە وتی: :با قاوەیەکت بۆ بێنم! خۆشم کرگە! :خۆشمت گەرەکە؟ :ئەرێ…خۆشیشم کرگە!”.

لە چیرۆکی (ئەفسانەی مانگ): “:نووری ئەو گڵۆپە دەبێتە پردی پێوەندی نێوان تۆ و شیتان! :من یا تۆ؟!”.

لە چیرۆکی (“من” ناوی چی بوو؟!): “-: ناوی چیم لێ بنایە؟ لە ناوێکدا چڕ دەکرایەوە؟ -تا دەهاتم ناوێکی بۆ بدۆزمەوە دەگۆڕا بۆ جۆرە ڕەنگێکی دیکە کە لە جیوە دەچوو”.  “-:سڵاو، شتێک خشەی دێت!  ئاخر ئەو هەموو منە ڕەنگاڵەیی و لەتلەتە چۆن لێک بدەمەوە؟ ئەو تاپۆیە مەبەستی لە دیمۆکراسی چییە و منیش مەبەستم لە “کەس ناکوژم”؟”.

ناتۆرالیسم؛

بە ئاوڕدانەوە لە پێگەی دیاری جەستە و ئەزموونی “هەست”یی لەم چیرۆکانەدا، یەک لەو پێکهاتانەی کە لە ئاستی زماندا خۆی دەردەخات، لایەنی سروشتی (ناتورالیستی) گێڕانەوەکەیە؛ لایەنێک کە بابەتی مرۆیی، لە ڕەهەندێکی ڕاستەخۆ و ماددی و بایۆلۆژیدا دەخاتە ناو دەقەکە. هەڵبەت ناتۆرالیسمێ نەک لە شێواز یان پێکهاتەی گێڕانەوەدا، بەڵکوو لەسەر ئاستی زمان و وێنەسازی دەقەکەدا جێگیر بووە.

لە چیرۆکی(ئەو ژنە کێ بوو سەمای دەکرد؟): “چارەنووسی منی لە سەرچۆپی و لەرینەوەی هەموو گیانیدا دەبینی”.  “گوێم هیچی نەدەبیست. هەرچی بوو چاوم دەیبیست”. “گرینگ نەبوو بۆم کێیە شەرمین، لەشی چۆنە؟ مەمکی؟ یان بۆنی هەناسەی؟”.  “ژنێکم دیت چوار نینۆکی لاکی شەراوی لێدراوە.. هەستم کرد جێ ماچێکی پێوە دیارە..”.  “هاڵاوی ئاڵۆشی جەستە وەکوو مار قەف‌قەف بەرەو بن میچەکە دەڕۆشت”. “لقی قەدی و میوەی سینەی بانگی پەیکەرەیان دەکرد”.

لە چیرۆکی (چیرۆکی جەمیل!): “قونێکی خڕ و ئاڵۆشاوی هەبوو”.

لە چیرۆکی(ئەفسانەی مانگ): “بە حوزنێکی نەناسراوەوە تێر لە باوەشیدا[دار توو] ڕاکشام! کاتێ بە ئەرخەیانی و هاوکات خەفەت و ماندوویەتی لە سەر موزائیکەکان هەڵاژیام، مانگی چواردەم لە نێوان دوو لقیدا بینی. دوو لقی گەورە و دیار! دوو لقی زۆر ڕێک و خواکردوو! هەر دوو لقەکە پێکەوە حەوتێکیان دەکێشا..”.

لە چیرۆکی(پەری باڵابەرز!): وەک ئەو حەوتەی کە کردم بە تۆدا! …:دیوونە اون الفە تو داری؟ مال من هشتە.. هفتم نیست!”.

لە چیرۆکی(ماچێ لە تاران یانێ چەن شەممە؟): “دوو لێوی ئاسایی کە بەو هاوینە گەرمە ئەگەر نووسەرێک یان شاعیرێک لە خەیاڵدانی خۆیدا سەرنجی بدایە دەیشوبهاندن بە تووت فەرەنگی، خوازراو و راکێشەر و بێتام!”. “دوو نەفەر بووین بە سات و پێوەری ماچ..من و مەرجان و ماچ و باوەش و سینە و مەمک و دەموچاوی من و هی ئەویش”.

لە چیرۆکی(دێوانە پەپوولە): “ژنانی ئەم شارە پەنجا چارشێویشیان لە خۆیان بدایە هەر کوڵۆک و لاقوونیان زل و زەق بوو”.

گەمەی زمانی؛

هاوکات لەگەڵ زمانی شیعری، میکانیزمی بانگهێشتکردن(تداعی) ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕێکخستنی گێڕانەوەکەدا دەگێڕێت؛ بە شێوەیەک کە جووڵەی چیرۆکەکان نەک لەسەر بنەمای لۆژیکی هێڵی کات، بەڵکوو لەسەر بنەمای پەیوەندیی زەینی، بیرەوەری و “هەست”ییەکان بیچم دەگرن. هەروەها گەمەی زمانی وەک یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم دەقانە، سەقامگیریی واتاکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و زمان لە پێگەی ئامێری دەربڕینەوە بۆ پێگەی واتادانەر بەرز دەکاتەوە. نووسەر بە کەڵک وەرگرتن لە گەمەی زمانی و بانگهێشتن، خوێنەر لەو بازنە دەروونییەی کە بۆی درووست کردووە بە وشیاری دەهێڵێتەوە.

لەچیرۆکی (چیرۆکی جەمیل!): “هەوای هێرۆ بردی بەڵام لە ئانوساتێکدا هەوا پیس گۆڕا! هێرۆش هەروا”. “سەر بخاتە سەر خەزێنەی دڵ و دڵ بخاتە کوێ؟ دڵ.. دڵ… :دڵدڵ ناوی کەری پێغەمبەر بوو؟! -: گوڵگوڵ یان بایەقوشی بۆر؟!”.  “-:ئەی لە پاش فریشتە؟ +:ئیلهامت بۆ دێت؟ ئایا شاعیری؟ دەیوت ئیلهامیشی بۆ بۆنەی باڵایەوە خۆش ویستووە”.

لە چیرۆکی (پێدەچێ “با”ش لە گەڵاڕێزاندا کوژرابێت!): “-: مەسیح؟! ئەرێ. “م” یانی منارە. یانی مزگەوت. مەسیحیش یانی خاچ… لەو گۆڕستانەی پشت منارەوە حوکم خاچە!”.

لە چیرۆکی (پەری باڵابەرز!): “ئەودەم کتێبەکەم بە “ژانی گەڵ” گۆ دەکرد لە باتی “ژانی گەل”…بە کورتییەکەی گەڵ و گەلم جیا نەدەکرەوە لە یەک”.

لە چیرۆکی (ماچێ لە تاران یانێ چەن شەممە؟): “بەیانییەکەی لەگەڵ مەرجان لە شەقامی ویسال قەرارمان دانا. تاران شارێکە کە بەردەوام بێ قەراری تێی “دا”.”.  “ئەو ڕۆژە بوو کە ماچەکەی یەکشەممەی ناو کڵێساکەمان بە پیلان و مۆرکی شەیتان زانی و تەفسیرێکی شەیتانیمان بە”سەر”دا سەپاند… وەک وتم گرینگ ماچە نەک “سەر..” “. “بەڵام لە نێوان “کار” و”بێکاری”دا تەنها “بێ”یەک تۆفێر هەیە، دوا پەیامی ئەو ساتەم بۆ مەرجان تەنها ئەوە بوو: “بێ”. تەنها وشەیەکی کوردی کە مەرجان لەساتی ماچەکەدا فێری ببوو! زۆرینەی کوردەکان بە “بێ” دەڵێن “وەرە” بەڵام ئەم “بێ”یە دە قاتی “وەرە” کاریگەری و عیشوەکاریی زیاترە!”.

لە چیرۆکی (دێوانە پەپوولە)دا کایە کردن بە وشەی “پەپوولە” دەگاتە ئەوپەڕی خۆی. بە چەشنێک کە پەپوولەپاییزە بە پەپوولەی کرمی ئاورێشمین و پەپوولەی ئازادی خالقییەوە گرێ دەدرێتەوە. چاو لەم نموونانەی خوارەوە بکەن:

“کێشەی وەرزی پاییز ئەوەیە پەپوولەی هەیە. کاری پەپوولە پاییزە لە بنەمادا هەواڵبردنە”

“ئەوەی من بەرەو تێڕامان دەبات یەکەمین و دواهەمین بەرگری سەلیم دوای رووداوەکە بوو: بەسەری شێخ پەپوولە بوو!”

“کرمێک لە مێشکماندایە…دایکم دەیگوت: ئیتر ئەم کرمە کرمێکی ئاورێشمینی بەرەو پەپوولەچووگ بوو…”.

“ئەو شەوە ئەوق و مات بوو، زەبتەکەی “پەپوولەی ئازادی” خالیقی دەخوێند”.

“دوای ئەم ڕووداوە… لە دەروازەی شاردا تابلۆیەکی گەورە هەیە.. لە ژێر ڕستەی…”بە شهر شهیدپرور…خوش آمدید” نووسراوە شاری شەهید سەلیمە پەپوولە!”

“سکاڵا و گلەیی بردۆتە سەر شێخەکەی و ئەویش گووتوویە شەیتان لە کڵێشە و قاڵبی ئەو پەپوولەیەدا شەهوەتی سەلیمی جووڵاندووە”

“سەلیم ئێستا لە گۆڕێکی لاتەریکی کێلبچووک لەوپەڕی گۆڕستانی شار کپ کەوتووە و ئەو ڕاوکردنەی پەپوولە بۆ ئەو، دوا ڕاو کردن و دەستسوان لە شتێکی ئاوارەیی ئەفسووناوی بووە. ئێستا بە خەڵووزێکی ڕەش لە سەری بەردەکەی ئەلحەدی نووسراوە: دێوانە پەپوولە! دایەگەورەم دەیوت: دوای سەلیم هەموو کەس دەزانێ کە بە کێ دەڵێن پەپوولە. باوکیشم دەیوت: پەپوولە دەبێ بزانێ لە کوێ دەنیشێتەوە!

ئەنجام؛

لەو وتارەدا هەوڵ درا کە بە پشکنینی پێکهاتەگەلی وەک زمانی شیعری، میکانیزمەکانی بانگهێشتکردن، دەقی ناتورالیستی، دیالۆگ و گەمە زمانییەکان، ئەوە پیشان بدرێت کە ئەم چیرۆکانە بە ئاگاییەوە خۆیان لە گێڕانەوەی ڕاستەوخۆی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان دوور دەخەنەوە؛ ئەو واقیعانەی کە نەک لە ئاستی پەیوەندییە دەرەکییەکاندا، بەڵکوو لە توێ دەروونییەکانی ئەزموونی ژیانی مرۆڤدا بیچم دەگرن. بە واتایەکی دیکە، ئەم گێڕانەوانە بەرەو واقیعە ئاڵۆز، چەندتوێ، و زۆرجار ناکۆکەکان هەنگاو دەنێن. لە وەها بەستێنێکدا، ئیتر چیرۆک ئاوێنەی کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو گۆڕەپانی گرژیی مرۆڤە لەگەڵ خۆی، لەگەڵ ئەوی دیکە و لەگەڵ شتی نەوتراو و زمان ئیتر تەنها هەڵگری واتاکان نییە، بەڵکو خودی خۆی دەبێتە میکانیزمی شێوەگرتنی ئەزموونەکە. بەم بۆنەوە، خوێنەر نەک لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەی ئاشکراوە، بەڵکو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوتی زمانی گێڕانەوەکە، دەگاتە توێ شاراوەکانی ئەزموونی کەسایەتییەکان.

بەم پێیە، لەم وتارەدا هەوڵدرا کە بە سەرنجدان لەسەر ئەم پێکهاتانە، شێوازەکانی دروستبوونی واتاکان لەم چیرۆکانەدا تاوتوێ بکرێن؛ شێوازگەلێک کە پیشان دەدەن ڕیوایەت، پێش ئەوەی ڕەنگدانەوەی جیهانی دەرەوە بێت، دەرەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی زەینە لەگەڵ جیهان. تاوتوێکردنی ئەم چەمکانە، دەرفەتی تێگەیشتنێکی وردتر لە لۆژیکی دەروونیی دەقەکان و پەیوەندییان لەگەڵ ئەزموونی مرۆڤایەتی دەڕەخسێنێت.

The post رۆحە کوتراوەوکانی خەیاڵ: appeared first on ژنەفتن.

سرودا زێرخەزالێ
ئاناز هەلچوو، پشتی کو سیهێن وی ژ بێهنا گەنی یا کەتوارى تژی بووین ژ کەتوارەکێ کو تەحلیا وی دناڤ هەناسەیان دا دچوو خوار. باژێر مینا لەشەکێ مەزنێ گیان دەرکەفتی بوو و مرۆڤ تێدا کرم بوون و دناڤ جەوهەرێ وی یێ رزی دا دژیان. وی دەرگەهێ مالا خۆ ڤەکر، نە بۆ ڤەحەویانەکێ، بەلکو بۆ رەڤینەکێ. هەر پێنگاڤەکا وی ژ دەرگەهی بەرەڤ ژۆرا وی، مینا شکاندنا بەندەکێ بوو ژ وان بەندێن کو کەتوارى ئەو پێ گرێدای. ئەو نە دچوو ژۆرەکێ، بەلکو دچوو د جیهانەکا دی، جیهانەکا کو بێی دەستێ مرۆڤان هاتبوو ئاڤاکرن، جیهانەکا کو وی بتنێ دزانی.

لێ ئەڤ شەڤە، ل ناڤەراستا وێ پەناگەها وی، لسەر تەختێ وی، نهێنیەک زێرخەزال ناڤەک هەبوو، ئەو ناڤێ کو دناڤ گۆتنێن کەڤن دا وەک کلیلا دیناتیێ دهاتە هژمارتن. دگۆتن “زێرخەزال بچیتە د خەیالا کێ دا، دێ وی ژی کەتە خەیالەک” مینا دێوەکا بەرکەفتی، لێ ب جوانیەکا کو دێو پێ شەرمزار دبوون، ئەو ل وێرێ بوو.

ئاناز، ئەوێ کو دناڤ گەرێن دیناتییا خۆ دا گەهشتیە وی رادەی کو ئێدی ژ دیناتیێ نە ترسیت، بێی کو هەلچوونێن خۆ یێن ژ دەرڤە بینیتە ژۆر، نێزیک بوو. وی ترس، بێزاری و هەمی پیساتییا باژێری، وەک پێلاڤێن خۆ، ل پشت دەرگەهی هێلان.

ئەڤە جارا ئێکێ بوو کو دیوەکا ب ڤی رەنگی نازک و بێ گونەهـ ببینیت. دێو، د هزرا وی یا بەرێ دا، ئەزمان سوورکەک بوو کو شەڤێن وی دکرنە دۆزەخ. لێ ئەڤە، ئەڤا ل بەر چاڤێن وی، ئارامیا بەری دروستبوونا جیهانێ بوو. خەیالا وی، یا کو هەردەم دژمنێ وی ، ئەڤجار ببوو هەڤال، و ئەو ژ کابوسێن وی یێن هەر شەڤ رزگار کربوو. وەکی تەیرەکێ کەلەخا کو پشتی دەهـ سالێن برسێ، لسەر خوارنەکێ ژ لەشێن فریشتان روونیت، ئەو ل هنداڤ زێرخەزالێ راوەستیا. ب گومان و نەباوەرکرنەکا تژی حەز، خۆ چەماند و بێهن کرێ.

ئاخ، چ بێهن بوو! ئەو نە بێهن بوو، بەلکو کومکرنا هەمی بێهنێن خوش یێن جیهانێ بوو د سینگەکێ دا. بێهنا لیمونێن کەسک یێن کو هێشتا شەونم لسەر، بێهنا چایا نەعناعێ یا کو ل ئێڤارەکا بێخەم دهێتە ڤەخوارن، بێهنا سندیێن تێرئاڤ یێن کو تەزیاتییا خۆ د بەخشنە گیانەکێ ب تێهن، بێهنا وان بەلگێن پایزێ یێن کو پشتی ژیانەکا تژی ڕەنگ، ب ئارامی خۆ دسپێرنە ئاخێ. و ل دوماهیێ، ئەو بێهنا کو گیانی دهەژینیت، بێهنا تۆزەکا تەر یا کو بۆ جارا ئێکێ لێڤێن بارانێ تاقی دکەت. “ئاخ… ئەڤە چ بێهنە ژ زێرخەزالێ دهێت؟”

بێی کو بزانیت، دەستێن خو مینا دوو مارێن تێهنی لدور ستویێ وێ ئالاندن. هێشتا دناڤ گومانێن خۆ دا بوو، دترسیا کو ئەڤە ژی خاپاندنەکا دی یا هزرا وی بیت. هاتە هزرا وی کو ئێکەم تشتێ مرۆڤی ژ کەتوارى دویر دکەت و بەرەڤ خەیالێن وی یێن بەردریایی دبەت، نە سەرە، بەلکو پێنە. پێ، ئەو ئەندامێ کو هەردەم دناڤ قەلیشی و تاریا پێلاڤان دا، ئەوێ کو راستەوخۆ بەرکەفتنا وی دگەل ئاخا پیس یا جیهانێ ، ئەگەر جوانی ل وێرێ هەبیت، دڤێت ل هەمی جهان هەبیت.

لەو، چۆک دانان. دەست درێژکرە پێیان و ب هەمی بیرتیژی و هەستیاریا خۆ، ل پێن وێ نێڕی. ل وان تبلێن سپی و نازک، کو مینا کلیلا موزیكەکا بێدەنگ بوون. ل گوزەکا وێ یا کو مینا بەرەکێ پیرۆز هەر تشتێ جوان لدور دزڤریت. دگەل خۆ دگۆت: “ئەڤە چ شعرە خودا ب لەشەکی دنڤیسیت؟ چ دەربرینە سروشت نیشا مە ددەت و پاشی دناڤ پێیەکێ دا د ڤەشێریت؟”

زانی کو بەرسڤا ڤان پرسیارێن فەلسەفی، ب کریارەکا سادەتر نەبیت، یا مەحالە بهێتە دان. بەرسڤ د تامکرنێ دا بوو. لەو، مینا نڤێژکەرەکێ کو لێڤێن خۆ ددانیت سەر تاشە بەرەکێ پیرۆز، لێڤێن خۆ دانان سەر پێن وێ. دگەل مێتنا پێیان، دیمەنەکێ ئیرۆتیکێ بێ دوماهیک د هزرا وی دا دهاتە کێشان. هەست پێ دکر تاما سویراتیا دەریایەکێ یە کو تێکەلی ئاخا بیابانەکا زێر رەنگ دبیت. ئەڤێ تامێ، ئەو برە د کویراتیا هزرێن مرۆڤاهیێ دا. هاتە هزرا وی: “تۆ بێژی ئەڤە بەڵگە بیت کو خودێ ئەم ژ ئاڤ و ئاخێ چێکرینە؟” ئەڤ تامە، تاما دەستپێکا هەبوونێ بوو.

چەند کویر دچوو د تامکرنێ دا، هەروەکی ل باغچێ عەدەنێ بی و تام ل فێقیەکێ بکەی. وی دڤیا تام بکەتە بچووکترین و هەستیارترین تشت. ئێکسەر هاتە بیرێ، “دبیت ئادەمی ژی وەکی من، ل حەقیقەتێ گەڕیابیت، لەو ژی تام کربیتە حەرامترین فێقی.” هزرا وی فرى. “ما کی دبێژیت ئەو سێڤ بوو؟ بەلکی ئەو سێڤە بتنێ سیمبولەکا سادە بیت بۆ تشتەکێ گەلەک مەزنتر.

ماکی دبێژیت ئەو سێڤ نە ئەو بوو یا حەسەنێ جزیری د سترانێن خۆ دا بەحس دکەت؟ یان فلکلۆر، ب وێ راستگۆیا خۆ یا بێ شەرم، هەمی مەمکان ناکەتە هنار؟ ئەرێ ئادەم ل کیژ حەقیقەتێ دگەڕیا؟ ئەرێ ل دیوێ خەیالا خۆ دگەڕیا یان ل راستیا تاما دیوێ؟”

چاڤێن خۆ ژ پێیان بلند کرن، ژ ئاخێ بەرەڤ ئەسمانی، بەرەڤ سینگێ وێ. شەپۆلێن نەرم یێن هەناسە یا وێ ، وەک لڤینا ئارام یا دەریایێ بوون. وی دزانی ل پشت ڤێ ئارامیێ، باهۆزەکا هەلچوونان یا ڤەشارتی یە. وی ددیت کو هێدی هێدی، ئەو سینگێ ئارام، ژ شەپۆلێن نەرم بەرەڤ گرژبوونێن ستاتیکی دچوو، وەک ئاماژەیەک کو باهۆز یا نێزیکە. ددیت و دگەل خۆ دگۆت: “چەند جانە مرۆڤ تام کەتە لیمونەکێ ژ تاما زێڕی و ژ رەنگێ زەڤیەکا گەنمی، و بێهنا خوێ یێ ژێ بهێت.”

هێژ ئاناز یێ دناڤ وان هزران دا، دناڤ وێ دەریایا کو هەمیان هزر دکر خەیالە نوقم بووییە و نەڤێت ژوێ خەیالا خۆ یا بێ سنور و تاما هەر تشتی دەرکەڤیت، لەو ماڵا وی دبێژن دێوێ رویێ خو یێ نیشا دای و یێ دین کری.

دهوک

The post سرودا زێرخەزالێ appeared first on ژنەفتن.

دێت لە تۆفانی دوو چاوم لەت لەتی خوێنی جگەر
دێت لە تۆفانی دوو چاوم لەت لەتی خوێنی جگەر[1]

خۆرەتاوی ڕەشەمێ تین و تاوێکی دیکەی دابووە شاروێن[2]. خەڵکی  لە ژوورە تەنگ و تاریکەکان هاتبوونە دەرەوە و هەر یەکەیان بەگژ کارێکدا چوو بوون، ژنان لە دەشتان و لە ئاقاران، لە دەم کانی و لە ڕووخ ڕووباری داهاتن و دەچوون، پیاوان بە بازووی ڕەپ ڕەپ خەریکی کار بوون. هەر مرۆیە و لە کونجێکەوە[3]ژیانی ئاساییی خۆی تێدەپەڕاند، مینای تەختەی شەترەنج، کەس لە خانەی خۆی نەدەپەڕییە سەر خانەیەکی دیکە.

هەتا بە مەردومان ڕا دەگەیشت، ئاژەڵانیش کەیف خۆش بوون، دەت دیت ئێستر بەناو قەرسیلی[4] دەکات غاری[5]، ماینی چوێتی[6] بە لاقی ڕەشی قەترانی و بەدەنی خۆڵەمێشی، خۆی بۆ ئەسپان دەنوێنێت و دەکات مەکەران، هوردە هوردە بەحێل دەلەنگێت و پەرچەمی بەولاو بەملا دادەدا.

دار گێلاسە سەرتاپا ڕەشەکان، شکۆفەی سپی و خۆڵەمێشیان گرتبوو. جار جار هەوری سپی بەژێر خۆردا بۆر تێ دەپەڕین، بۆ چەند ساتێکی کەم سێبەریان دەکەوتە سەر زەوی. تاوناتاوێک دەبووە گورگەزێ[7].

ڕۆژێکی خۆش بوو، تەواو ڕەش و سپی بەڕوونی دیار بوون و لە یەکتر جیا دەکرانەوە.

ڕەشی کاڵی گژوگیا و ڕەشی تۆخی سێبەرەکەی جوانییەکی دیکەی دابوو بە کەژوکێوان.

لەو حانەی دا (نەودەر[8]) بەگەیش چەرخی [9] گالیسکەکەی لە باوەش کرد بوو، هەوڵی دەدا بیبەستێتەوە.

چەرخی خستبووە سەر ڕانانی و بە دەستێکی چەرخەکەی گرت بوو و بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە دەستی دیکەی بەناو جۆڕکە [10]چکۆڵەکدا دەگێڕا، بەڵکی تەڵاشێکی [11]بکەوێتە ژێر دەستی و چەرخەی پێ قایم کات.

باب نەودەر هێشتا ئارەقی نێوچاوانی نەسڕی بوو، کە (مەنیژە) هاتوو دێمکەیەکی [12] پڕ ئاوی خستبووە سەر شانی، وەکوو ئەوەی بەردەمی خۆی نەدیتبێت یانژی دێمکەکەی لە دەستی خزابێت، دێمکە تەپەی لێ هەستا و کەوتە سەر زەوی، نیوەی ئاوەکەی لێ ڕژا.

باب سەیرێکی کرد و لە چاوانی نواڕی[13]، بێ ئەوەی نووقەی لە دەمی دەربچێت، هەستا و چووە پێشی بە قامکی دۆشاومژەی پێڵووی خوارەوە چاوی مەنیژەی ڕاکێشا.

– دیسان چاوت هەڵئاوساوە؟

مەنیژە سەری شۆڕ کرد و سەیری بەردەمی خۆی کرد، هیچی نەگوت. چاوانی دیسان ئاوسا بوون، کێمێکی [14]ماشوبرنجیان دەردا بوو.

هەشت ساڵە بەم دەردەوە دەناڵێنێت، باب نەودەر بردبووییە لای زۆر حەکیمان، لە دەردی وی نەگەیشتبوون. مابوو نەمابوو بڵێن ئەوە پەتایە، لەبەر ئەمەش زۆر دەترسن کە ئەم پەتایەش وێنای پەتای ئەوێ ساڵێ، کە وەکوو دەگێڕنەوە بەری دووسەد ساڵان بە تووشی ئەو عێلە[15]هاتووە.

حیکایەتی شاری مردووان

سەرەتا پەتا لە خۆرهەڵاتی شاروێن بڵاو بوویەوە، دواتر وردە وردە گەیشتە قەڵا و دواتر هەتا ئەو سەری شاروێنی گرتەوە.

پیرەمێرد و پیرەژن دەکەوتنە ئاویلکە[16]، پشتی هەنگێ دەمردن. وەلێ منداڵان بەرگەیان نەدەگرت، بێ یەک و دوو ڕۆحیان دەردەچوو. ئەوەی هەندێک لەگەڵی دەجەنگا و لە ژیاندا دەمایەوە، ئەوانە بوون، کە جەستەیەکی بەهێز و پتەویان هەبوو، جگە لەمەش ئەگەر هیچ دەردێکی دیکەیان نەبوو بێت.

پەتا هێندە ترسناک بوو، ژیانی خەڵکی شاری گۆڕی، شار وەک کوێرە گوندێکی لێ هات. هەندێک لە گۆڕانکارییەکان دوای نەمانی پەتا گەڕانەوە دۆخی پێشوویان، ئەمما هەندێکی دیکە هەتا هەنووکەش وەک خۆی ماون.

خەڵکی شاروێن لە ترسی ئەوەی پەتا لە یەکتر نەگرنەوە، هاتووچۆی یەکتریان تەرک کرد، لە یەکتر نزیک نەدەبوونەوە و هیچ شتێکیان لە یەکتر وەرنەدەگرت.

هامووشۆ[17]نەما و خەڵکی لە هاوسێشیان بێ خەبەر بوون، بابایە خۆی لە ژوورێ حەپس[18] کرد بوو. ئەگەر یەکێکیشیان لێ بمردایە کەس نەی دەزانی، مردووی خۆیان بێ کفن، دف[19]دەکرد. خاوەن مردوو تەواوی بەدەنی خۆی دەپێچایەوە بە شێوەیەک هیچ شوێنێکی لەشی بە دەرەوە نەبێت. بەم شێوەیە لە مردووەکەی نزیک دەبووەوە و لە لایلۆنێکی ڕوونی دەپێچایەوە، ئەم سەر و ئەو سەری گرێ دەدا تا بە هیچ شێوەیەک هەوای بەر نەکەوێت. مردووی بە دوای خۆیدا ڕادەکێشا و دەیبرد تا لە چاڵێک بینێژێت، دەبوو قووڵی چاڵەکە بە بەژنی سێ مرۆیان بێت. دواتر کە دەگەڕایەوە بێ ئەوەی هیچ کەسێکی خێزانەکەی ببینێت، خۆی لە گەرماو دەئاخنی[20]و ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمایەوە، تا تەواو دەخووسا خۆی بەداو و دەرمان هەمەچەشن و قوڕە سووری دەشووشت.

شووشتن بووە کاری بەردەوامیان، خۆیان و ماڵیان و منداڵیان و تەواوی کەلوپەلەکانیان دەشووشت. لە ترسی پەتا هەر شتێکیان چەندین جار دەشووشتەوە، بە شێوەیەک کە ترێی ڕەشمیری[21]هێندە شووشتبا سپی دەبووەوە. هێلکە لە قونی مامر بەر بووباوە لە ئاو و کەفیان دەهاویشت، لە ترسی ئەوەی نەکات مریشکەکە دەنکە برنجێکی هەڵگری پەتای خوارد بێ، وای بە حاڵی هێلکەی سەر ڕاوکەش[22] لە کەف و ئاوی قوتاری نەدەبوو.

هیندەش نا، وای لێهات لە ناوەوەی خێزانەکانیشدا پەیوەندییەکان وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە دەچوون، هەریەکێ لە ترسی ئەوی دیکەیان خۆی لە قوژبنێکی هەمان ژوور دەنا، کەدەدوان نەکا هەناسەیان بەر یەکتری بکەوێت هەر یەکەیان ڕووی لەلایەک دەکرد، بەشێوەیەک کە ئاخێوەر ڕووی لە ڕاست بێت و گوێگر لە چەپ. سا خودا نەکردە یەکییان بپژمیایە، ئیدی وەک ئەوەی بوومەلەرزە ئەو ژوورەی لەزاند بێت، بە پڕتاو هەر یەکەیان بەرەو دەرەوە ڕای دەکرد. لێ ئەگەر ژوورەکەیان باش نەشووشتبا و کەسی پژمیوویان بۆ چەند ڕۆژێک نەخستایەتە ژوورێکی دیکە، ئەوە دوو پێی هیچ کەسێکی ئەم ماڵباتە وە ژورێ نە دەکەوتەوە. تەوقەکردن و دەستلێدان نەما، بۆ سڵاو کردن دوورا و دوور دەستەکان بۆ ئاسمان بەرز دەکرانەوە.

تا دەهات پەتا تەشەنەی دەسەند، سێ یەکی دانیشتووانی شاروێن بوونە قوربانی، لە هەندێک بنەماڵە تەنیا یەک کەس ڕزگاری دەبوو، هەندێک قڕ دەبوون و لە هەندێکیش چەند دانەیەک.

کەسی تووشبوو سەرەتا برژانگەکانی سپی دەبوو، دواتر برۆ و مووی سەر و ڕیشی. لە ڕۆژدا تیشکی خۆر ئازاری چاوی تووشبووی دەدا، ناچاری دەکرد خۆی بخاتە بەر نیسێ[23]. تووشبوو ڕۆژانە دەیان جار دەپژمی، دواتر تووشی هەڵامەت دەبوو، پاشان سینگ ئێشەیەکی توندی دەگرت وەک ئەوەی یەک ڕکێف [24]خۆیان خستبێتە سەر سینگی و پەراسوویان شکاند بێت، ڕەنگی ڕەش هەڵدەگەڕا، چاوەکانی هەڵدەئاوسا و ڕەنگی چاوی دەگۆڕا، دیار نەبوو تووشبوو چەند لە ژیاندا دەمایەوە، مانگێک، ڕۆژێک یانیش سەعاتێک، لە پڕێک دەمرد. دوای مردنیش چاوەکانی دەتەقین و لاشەی سووکەڵە دەبوو. خەڵکی کە پەتای لە یەکتری دەگرتەوە، هەبوو لە بەیانییەکەی وەک گوێزی ساغ بوون، هەر هێندە تووشی پەتا بووایە، تا ئێوارە حەیاتی ڕەشی لێ دەبڕا[25].

ژمارەی تووشبووان لە ڕۆژدا زیاتر بوو، تەنانەت ڕێژەی مردنیش لە شەودا کەمی دەکرد. لە پێناو بەرەنگار بوونەوەی پەتاکە، ئەوە عێلە وای لێ هاتبوو، بە ڕۆژ دەخەوت و بە شەو دەکەوتە کار. ماڵەکانیان تەواو تاریک دەکرد، کون و کەلەبەری خانووەکانیان دادەپۆشی. شەمشەمەکوێرەی شەوکار [26]بوون، لە ترسی جڕوجانەوەران [27]حەجمانیان لێ بڕا. دەیانزانی ئەوان جڕوجانەوەران مرۆیان توشی پەتای کردووە، هەر ڕۆح لەبەرێکیان بدیبا ولە ئەندازەی بستەکی گچکە تر بووایە دەیانتۆپاند.

خەڵکی شاروێن زۆر شتیان لەبیر چوویەوە، وەک مرۆی سەرتایییان لێهات، جگە لەمەش تەواو لە یەکتر دوور کەوتنەوە، ئەوانەی ڕزگاریان بوو و دوای پەتاکەش نەیان توانی نزیکی یەکتر ببنەوە. تاکە شتێک کە لە یەکتری نزیک دەکردنەوە جووتبوون بوو، تەنیا بەرگەی ئەوەیان نەدەگرت و پیاوان سێ خولەک نزیکی ژنەکانیان دەبوونەوە (هەندێکیان کەمتریش لە سێ خولەک). سێ خولەکی بێ باوەش، بێ ماچ و بی دەستبازی، وەک ئەوەی دوو هاوسێ لە یەکتر زیز بووبن و بەڵام منداڵە بچووکەکانیان هامووشۆی یەکتر بکەن و بەیەکەوە یاری بکەن. دوای دامرکانەوەی هەوەسیان، سەرەتا پیاوەکە بەخێرایی، بێ ئەوەی ئارەقەی پشتی سارد بێتەوە، خۆی لە گەرماو دەنا و دوای نیو کاتژمێر ئەوسا دەهاتە دەرەوە، دواتر ژنەکە دەچوو گەرماوەکەی بە داو و دەرمان دەشووشت و پاشان خۆی جلەکانی پاک دەکردەوە.

بەهۆی ئەم گۆڕانانە، ژنانی شاروێن لە پیاوان ماندووتر دەبوون، نە دەبوو قامکیان بەر یەک خواردنیش بکەوێت، بە سەرپۆشەکەیان دەم و لوتیان توند دەپێچا و لەپەوانیان لە دەستیان هەڵدەکێشا، ئەوسا چێشتیان وەسەر ئاگر دەنا.

هەر مندالێکی دیکە کە لەدایک دەبوو، ئیتر شمەکەکانی بۆ جیا دەکراوە، دەوری[28] و کەوچکی خۆی جوودا دەبوو، نە دەبوو شمەکی هیچکامیان لەگەڵ ئەوی تریان تێکەڵ بێت. ئیدی لەو شارەدا هیچ ساوایەک مەمکی دایکی لە دەوی نەنا، لە ئەول ڕۆژی لەدایکبوونییەوە شۆربایان دەدایە تا ئەو کاتەی کەڵبەی دەهاتن. بە ماوەیەکی زۆر کەم شاروێن دەیان ساڵ گەڕایە دواوە و دوای پەتا وەک گوندێکی گەورەی لێ هات، تەواوی خەڵکی شار تووشی پەتا بوو، ئەوانەی لە ژیاندا مانەوە، ئەوانە بوون، کە بەسەر پەتاکە سەرکەوتن.

ئەم گۆڕانکارییانە دوای پەتاش هەر وەک خۆی مایەوە، بوون بە گەلێک کە شیرازەی تێکچوو بوو، سەدان ساڵ لە ماچ و مووچ بێ بەش بوون.

مەنیژە هەموو بەیانییەک، کە لە خەو هەڵدەستا، دوای بێر[29] کردن، دەچووە گەرماو ئاوێکی بە خۆیدا دەکرد. هەر لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە بەم شێوەیە فێر ببوو. هەموو چوونە دەرەوە و هاتنە ژوورەوەیەکی دەبوو گەرماوێک بکات.

ئەو کاتەی تەمەنی نۆ ساڵ بوو، چاوەکانی بۆ یەکەمجار هەڵئاوسان، حەکیمێک بە نەودەر بەگی گوتبوو، کە دەترسێت ئەمە سەرەتای دەرکەوتنی پەتایەکی نوێ بێت و دووبارە کارەساتێکی تر بەسەر ئەم مەملەکەتە دابهێنێت.

لەو کاتەوە خەڵکی شاروێن مەودای نێوان خۆیان و بنەماڵەی نەودەریان کردە دوو هێندە. ئەگەر جاران لە دووری دە پێ سڵاوێکیان لێی بکردایە، ئێستە لە دووری بیست پێ سڵاوی لێ دەکەن. ئەو دەمەی کە ناچارن بۆ گێرەکردن[30]بانگی نەودەر بکەن، ئەوا لە دوورەوە بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەن: نەودەر بەگ.. نەودەر بەگ، قەسەڵم بەسەریەکدا گێڕاوە سبەی وەرە.

بۆ مەنیژە جیاوازترە، هیچ کەس تەنانەت ناوێرێت سەیریشی بکات، نەکات بەهۆی ئەم دیدەنیەوە تووشی پەتا بن.

کەس چاوە ڕەشەکانی، پرچە کاڵەکەی بەژنە باریکەکەی مەنیژەی بە ڕوونی نەبینیوە. هەندێک کەس هەر نەیاندەویست ناویشی بزانن، نەکات ڕۆژێک ناوی مەنیژەی بێتە سەر زاریان و پەتا بە گیانیاندا شۆڕ بێتەوە. دەیانگوت: ئۆی خودا نەکات.. ئەی موو بێت لە زمانمان.

(ئاربەکیش)[31]ناوی نەدەزانی و هەرگیز پێشتر نەی بینیبوو.

ئەو بەیانییەی کە مەنیژە لە بێری گەڕایەوە و نەچووە ماڵەوە، چووە سەر ڕووبارەکە کە بە باشووری شاروێندا تێ دەپەڕی پێنج یاردە لە ماڵیانەوە دوور بوو. حەزی کرد ئەمجارە لە ڕووبار خۆی بشوات.

ئاربەک بێ ئاگا بوو لەوەی کیژێک دێت تا لە ڕووبار خۆی دەشوات، بۆ خۆی لە ناو گژوگیای دەم ڕووبارەکە پاڵکەوتبوو، کە هەستا بگەڕێتەوە ماڵەوە، بینی کیژێک لەو بەڕی ڕووبارە وا خەریکە دەچێتە ناو ڕووبارەکە. هەستایە سەر پێ و خۆی لە پەنا تاشەبەردێک شاردەوە.

مەنیژە دوای ئەوەی چەند جارێک بە جلەکانی بەرییەوە خۆی لەناو ئاو نوقم کرد، دوای کەمێک، لە لێواری ڕووبارەکە نزیک بووە و نیوەی لە ناو ئاودا مابووەوە و نیوەی لە دەرەوە، وەکوو پەریدەریا بێت و کەوتبێتە کەیف و سەفا، لەگەڵ ئاو ببووە هاوڕێ و کەیفی دەکرد، بێ ئەوەی بزانێت کەوتووەتە ژێر سێرەی نێچیرڤانێک.

گەڕایە لێوارەکە و کراسەکەی بەری داکەند فڕیی دایە ڕۆخ ڕووبارەکە، پاشان بە لمە ڕەشەکەی لێواری ڕووبارەکە، بەشی سەرەوەی بەدەنی سواق[32] دا. ئاربەک دەیدیت کەوا چۆن مەنیژە خەریکە مشت مشت لمی ڕووبارەکە هەڵدەگرێت و لە بەندی هەڵدەسوێت، سەرەتا سەر سینگی و دواتر شانو ملی. دەستی درێژ دەکرد تا ئەو شوێنەی کە دەستی دەیگەێشتێ قوڕی تێ هەڵدەسوو.

ئاربەک هۆشی لەسەریدا نەما بوو، بێ ئاگا لەوەی تەواو خۆی ئاشکرا کردووە و لە پشت تاشەبەردەکە هاتووەتە دەرەوە.

کە مەنیژە ئەوی بینی گەلێک ترسا وخۆی هاوێشتەوە ناو ڕووبار، تا ژێر گەردنی نوقمی ژێر ئاوەکە کرد.

«مەترسە مەترسە.. ئازارت نادەم» مەنیژە تەواو پەشۆکا بوو، نەیدەزانی چۆن دەستی بگەیەنێتە کراسەکەی و لەوێ ڕابکات. ئاربەکیش هەوڵی دەدا بە تەنکاییی ڕووبارەکەدا بچێتە لای.

«ئازارت نادەم» ئەمەی چەندین جار دووبارە کردەوە، کراسەکەی مەنیژەی هەڵگرت و بۆ هەڵدا. هەر لە ژێر ئاوەکە کراسەکەی لەبەر کرد و هاتە دەرەوە. بەبێ ئەوەی سەیری ئاربەک بکات هەوڵیدا لەوێ دوور بکەوێتەوە.

«تۆم هەرگیز لێرە نەبینیوە، خەڵکی ئێرەی؟» «تکایە لێم نزیک مەکەوە، ئەمن نەعلەتییمە» ئاربەک کەمێک پێکەنی، یەکەم جار بوو شتێکی وا ببیسێت. «نەعلەت لێکراوی؟ هەوڵ دەدەیت بمترسێنیت دەتەوێت لێت نزیک نەبمەوە؟» کە ئەم قسەی کرد، گەیشتووە نزیک مەنیژە و مەچەکی گرت، مەنیژە بەخێرایی خۆی ڕاپسکاند. نیگای یەکتریان کرد و بۆ چەند چرکەیەک لە یەکتریان ڕوانیی. مەنیژەی تا وەکات بێ هاوڕێ و هاودەم بوو، کە بیری لەوە کردەوە هاودەمێکی دەبێت، هەستێکی خۆش خەریک بوو بە گیانی دا دەهات. بەڵام هێشتا دە ترسا بە هەر شێوەیەک بوو، ئەوی جێی هێشت و هیچ قسەیەکی دیکەی نەکرد.

ئەم عیشقە ڕەنگی ئاڵە

«ئەوەی بینیبووم کەس باوەڕی پێ نەکردم»

مەنیژە لەگەڵ ئاربەک قسەی دەکرد، کە هەردووکیان لە دووری دە گەز[33]لە یەکتر ڕاوەستا بوون.

ئەگەر لە ڕۆژئاوای شار و لە گۆڕستان نەبان، هەر کەسێک بەلایاندا تێپەڕیبا گوێیی لە تەواوی قسەکانیان دەبوو. چونکە ناچار بوون بە دەنگێکی بەرز قسە لەگەڵ یەکتر بکەن، تا بەباشی گوێیان لە یەکتر بێت. گۆڕستان بە بەردەوامی وا بێدەنگ بوو، کەس نزیکی نەدەبووە، لە دوای پەتاکەوە تەنیا ئەگەر مردوویەکیان هەبووایە ناچار بوون بێن، بەڵام مەنیژە وا نەبوو، لە دوای مردنی دایکی بەبەردەوامی دەهاتە سەر گۆڕی.

»بە ڕاستی نەفرەت لێ کراوی؟» زانی قسەکەی لە دڵان گرانە و هەر زوو ڕاستی کردەوە «مەبەستم ئەوەیە بۆ چی خەڵکی پێی وایە نەفرەتت لێ کراوە»

دوودڵ بوو لەوەی وردودرشتی ئەوەی بینیویەتی بیگێڕێتەوە یاخود نا؟ ئەو کاتەی ئەمە ڕوویدا کەس باوەڕی بە قسەکانی مەنیژە نەکرد، تەنیا باوکی نەبێت. لە باوکیشی دڕدۆنگ بوو، کە ئایا ڕاست باوڕی پێدەکات یان لە خۆشەویستییان ئەو متمانەیەی بۆ دروست بووە.

»خوێنێکی ئاڵم بینی» «چی؟»

»ئەو دەمەی باوکم کۆرپەلە مردووەکەی توند بە سینگی وەنووساند بوو، دایکم لەسەر پشت کەوتبوو خوێن لە داوێنی دەچۆڕا، من خوێنێکی ئاڵم بینی.»

نەی دەزانی چۆن تێ بگەیەنێت خوێنی ئاڵ مەبەستی چییە؟ گوتی: «پێم وابێت ڕەنگ خۆشەویستیم بینی بوو»

ئەوەی کە لە یەکەمجاری ژیاندا ڕوویدا بوو، کە جگە لە ڕەنگی ڕەش و سپی و ئەو ڕەنگانەی لەم دووانە دروست دەبن پێشتر هیچ ڕەنگێکی تری نەبینیبوو. چەند ساڵێک دوای پەتاکە خەڵکی شاروێن تووشی دۆخێک بوون کە تەنیا ئەو دوو ڕەنگە و ئەو ڕەنگانەی لەو دوو ڕەنگە دروست دەبێت دەیانبینی. دوای ماوەیەک هەموو ڕەنگێکیان بیر چوو بووە، تەنانەت ناوی ڕەنگەکانیش. مەنیژە نەیدەزانی چۆن تێ بگەیەنێت کە مەبەستی لە ڕەنگی دیکە چییە؟ خەڵکی شاروێن تەنانەت لە کتێبە کەونارەکانیش کاتێک ناوی ڕەنگێکیان دەخوێندەوە، هیچ بیرۆکەیەکیان نەبوو بۆ ئەو ڕەنگەی کە ناوی هاتووە چۆنە؟

چەند هەنگاوێک لێی نزیک بووە وەلێ دڵنیا نەبوو کە ئایا ئاربەک لە شوێنی خۆی دەمێنێت و یان دەکشێتە دواوە. دڵنیا نەبوو لێی دەترسێت یان متمانەی پێ دەکات. وەلێ ئەو متمانەی پێ کرد بوو، ئەوێ ڕۆژێ کە بۆ یەکەمجار ڕووبەرڕووی یەکتر وەستا بوون، لە چاوانی یەکتریان ڕوانیبوو، ڕەنگی لە بەژن و باڵای ئاربەک بینیبوو.

»دەزانی لەبەر چی متمانەم پێ کردیت؟» ئاربەک هیچی نەگوت تەنیا گوێی گرتبوو، چەشنی کەسێک کە ماوەیەکی زۆر بێت کەس قسەی بۆ نەکرد بێت.

مەنیژە لێی نزیک بووە، تەنیا دوو پەنجەیان نێوان هەبوو. دەستی بەرزکردەوە و پەنجەی بەسەر خاڵی ژێر گەردنی خۆی داهێنا و دواتر هەمان ئەم پەنجانەی بە ڕیشی ئاربەک داهێنا. «سەیرکە،  تۆ خاڵی ژێر گەردنم، ڕیشی ڕەشت و پەنجەی بە خەنەم بە یەک ڕەنگ دەبینی. بەڵام من نا.» ئاربەک هێشتا گوێی گرتبوو، ئەمجارە پەنجەی گەورەی هەڵئاوساوی لە لێوی ئاربەک خشاند، بە پشتی دەستەکەی دیکەی، پرچی کاڵی خۆی هێنایە پێشەوە « لێوی ئاڵت، پرچی کاڵم یەک ڕەنگ نین و تەنانەت ئەو نێرگزانەی لە پرچمم داوە تۆ بە سپی و خۆڵەمێشیی کاڵ و خۆڵەمێشیی تۆخ دەیبینی، لەلای من ڕەنگی تر دەنوێن. سپی وێنای بەفرە و خۆڵەمێشیی کاڵەکەی تیشکی خۆرە و تۆخەکەی لە پشتی کیسەڵ دەچێت. تۆ پێت وایە پەپوولەیەکی سپی لە بەهاردا هەمان ڕەنگی پەپوولەی سپیی پاییزی هەیە؟ پێت وایە مێشەهەنگ و قالۆچە یەک ڕەنگن؟ مشک و سمۆرە لە یەکتر دەچن؟»

ئاربەک سەیری ئەو نێرگزانەی دەکرد کە مەنیژە لە پرچی خۆی دابوو، پێشتر هەرگیز ئەمەی لە هیچ کچیکی دیکە نەبینیبوو. مەنیژە نەک تەنیا تاکە کچی ئەو شارە بەڵکوو تاکە مرۆڤی ئەم شارە بوو کە گوڵەکانی لەلا سەرنجڕاکێش بێت. لەلای ئەو هەموو گولەکان یەک ڕەنگ نەبوو، کاتێک بە خۆشەویستییەوە لێی دەڕوانین هەر گوڵە و ڕەنگێکی دەنواند، دەیویست ئەمەش بە ئاربەک بڵێت.

ئاربەک متمانەی تەواوی بە قسەکانی دەکرد، ئەگەرچی  بە چاوی خۆی هیچ ڕەنگێکی نەبینی بوو، جگە لە ڕەش و سپی، هیچ بیرۆکەیەکیشی نەبوو دەربارەی ڕەنگەکان. «دەزانی خەڵک بۆ وا دەزانن نەفرەت لێ کراوم؟ سەیری چاوەکانم بکە، وەک چاوی هەر کەسێکی دیکەیە، بەڵام ئیستە کە بەڕەنی ئاڵوواڵا تۆ دەبینم، سبەی لە خەو خەبەرم بێتەوە چاوەکانم هەڵدەئاوسێن، کێمێک دەردەدەن کە ئێوە بە ڕەنگی ماشوبرنجی دەیبینن و من بە ڕەنگێکی نامۆی تێکەڵ بە کەمێک ڕەنگی دیکە، کە لە  ڕەنگی خەنەی سەر پەنجەکانم دەچیت، ئەو خەنەیەی جگە لە من هیچ کچێک پەنجەی تێ نانێت، ناتوانن جوانی خەنە ببینن، کە من دەی بینم. خەڵکی خەنە بۆ قەڵشینی دەست و پێیەکانی بەکار دەهێنیت، وەگەر نا بەلایدا ناچن، من لە بسکمی هەڵدەسووم.

ئەوان نازانن بەڵام من دەزانم، ڕەنگی خەنە چەند دڵبەرە، چاوەکانم بەرگەی ئەو ڕەنگانە ناگرن و پیان ڕانەهاتوون، چونکە منیش هەمیشە ناتوانم ڕەنگەکان ببینم. ئێمە تاریکیمان دیووە، لە ڕەش و سپی زیاتر هیچی تر نابینین، لەبەر ئەوەیە کاتێک چاوەکانم ڕەنگێکی دیکە دەبینێت ئازاری دەبێت. ئاربەک! خەڵکی ئێرە لە یەکتر دوورن، مەودای نێوانیان کوێری کردوون. هەموو تەمەنیان لە تەنیایی بەسەر دەبەن، هەرگیز یەکتریان خۆشنەویستووە، من بابەم دیت کە چەند بە خۆشەویستییەوە بێ گوێدان بە پەتا و دەرد وعیلەت، دایکمی لە باوەش گرت و بۆی دەگریا، بینیم چۆن کۆرپەلە مردووەکەی لە باوەش کردبوو لە خۆی جیا نە دەکردەوە. هەموو خۆشەویستی خۆی نیشاندەدا بۆ ئەم دوو مردووە، من بابەم بینی، خۆشەویستیم بینی، ڕەنگم بینی.» هەردووک دەستی ئاربەکی گرت و گوشینی. چاوەکانی داخست بوو و فرمێسکی ڕوون بەسەر ڕوومەتی سپیدا دەهاتنە خوارەوە.

ئاربەک کەمێکی دیکە لێی نزیک بووە و لەشیان بەر یەکتر کەوت، چاوەکانی داخست و بە ئەسپایی ماچێکی لە ڕوومەتی سپیی مەنێژە کرد. مەنێژە یەکەمجار بوو لە ژیانی ماچ بکرێت و ئاربەک یەکەمجاری بوو کەسێک ماچ بکات، دەنگی ماچەکە لە شکانی لقە دارێکی وشک دەچوو.

کاتی ماچەکە هەردووکیان چاویان داخستبوو، لەگەڵ دەنگی ماچەکە چاوەکانیان کردەوە و سەیری یەکتریان کرد، ئاربەک مەنیژەی بینی بۆر هەڵگەراوە، هەستی کرد خۆشی ڕەنگی گۆراوە. دڵی هەردووکیان بەخێرایی لێدەدا، هەستێکی سەیریان هەبوو، چێژێکی سەیریان لێی بینی. هەرگیز بەم شیوەیە نەخرۆشابوون.

ڕۆژی دواتر کاتێک وەستا نەودەر خەریکی بەستنەوەی چەرخی گالیسکەکەی بوو، ئارەقی نێوچاوانی دەسڕی، مەنیژە هاتوو دێمکەیەک ئاوی لەبەردەم دانا و نیوەی ئاوەکەی لێ ڕژا.

باب سەیرێکی کرد و لە چاوانی ڕوانی، بێ ئەوەی نووقەی لە دەمی دەربچێت، چووە پێشی بە قامکی دۆشاومژەی پێڵووی چاوی مەنیژەی ڕاکێشا.

– دیسان چاوت هەڵئاوساوە؟

مەنیژە سەری نەوی کرد و سەیری بەردەمی خۆی کرد، پێکەنینێکی نامۆی ژنەوت، لە حیلە[34] دەچوو. سەری بەرز کردەوە. باب دیتی ئاربەک لە دووری سێ مەتر دوورە لێیان و بە دوو چاوی هەڵئاوساو کە کێمێکی ماشوبرنجیان دەرداوە، سەیری وی و مەنیژە دەکات.

ئاربەک ئاوێکی لێڵ لە لووتی دەهات و بە دەستی زوو زوو لووتی دەخوراند جار جارەش دەپژمی، لە مەنیژە نزیک بوویەوە، دەستی بۆ لای دار گێلاسەکان ڕاکێشا و ڕووی دەمی لە مەنیژە کرد، گوتی: ئەو شکۆفانە ڕەنگینن.

١٧-٢٤/٢/٢٠٢٥

[1]  نیوە دێری شیعرێکی نالییە: شیری ئەبرۆت، تیری غەمزەت وا لە جەرگم کارییە … دێت  لە تۆفانی دوو چاوم لەت لەتی خوێنی جگەر

[2] شاروێن: شاری وێران بوو یان شاری کاولبوو.

[3] کونج: سوچ، قوژبن و پەنا، شتی خاڵدار ( فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە، فەرهەنگی خاڵ)

[4] قەرسیل: گەنم و جۆ کاتێک سەوزن و بەژنیان بستێکە یان کەمێک زیاترە.

[5] غار: ڕاکردنی وڵاخەبەرزە وەک ئەسپ و ماین.

[6] ماینی چوێتی یان ئەسپی چوێتی: خۆی ئەم ناوە بەشێوەیەکی تر گۆ دەگرێت کە پیتی یەکەمی من بە چ نووسیومە بەڵام لە کاتی گۆکردن ئەم پیتە لە چ قەڵەوترە و لەسەر زاران قورسترە. ئەم پیتە لەڕەنووسی کوردیدا نییە و لە کاتی ئاخاوتندا ھەیە، لەبەینی پیتی ک و چ دایە، بەڵام لێرە بۆیە نەمنووسیووە کوێتی و نووسیوومە چوێتی چونکە ڕەنگە خوێنەر واتێبگەت مەبەستم ئەسپی عەرەبییە و ئەسپی وڵاتی کوێتە. ئەسپی چوێتی یان ماینی چوێتی بە ھۆی ڕەنگەکەیەوە وای پێ دەگوترێت، ئەم جۆرەیان قاچەکانی ڕەشن و بەدەنی خورماییە.

[7] گورگەزێ: ئێمە لە خۆشناوەتی دەڵێین گورگ دەزێت. ئەوەش ئەو کاتەیە کە خۆر دیارە و باران دەبارێت. بەزۆری ئەم کەشە لەپایزان و بوارانە.

[8] نەودەر: دەرگە و دەروازەی نوێ.(ناوی پیاون)

[9] چەرخ: لەبری وشەی تایە بە کارم ھێناوە، چەرخ لە کوردیدا مانەی خول دەدات، زۆر مانای دیکەی ھەیە کە گشتیان نزیکن لە خولانەوە و خول خواردن.

[10] جۆرکە: تورەگە

[11] تەڵاش: پارچەدارێکی  بچووک.

[12]  دێمکە: جۆرە جەوەندەیەکە ئاوی تێ دەکرێت(فەرھەنگی خاڵ)

[13] نواڕی: ڕوانی، سەیری کرد.

[14] کێم ، چێم: پیتی یەکەمی ئەم وشەیەش ھەمان دەربڕینی پیتی یەکەمی وشەی (چوێت) ھەیە کە گۆ دەکرێت و نانووسرێت. لەبری ئەوە بە ک یان بە چ دەنووسرێت.

[15] عێل: چەند هۆزێک کە بچنەوە سەر یەک باب و باپیر(فەرهەنگی خاڵ)

[16] ئاویلکەدا: گیانەڵا سەرە مەرگ (فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە)

[17]  ھامووشۆ/ ھاتووچۆ

[18]  حەپس: زیندانی

[19] دف: شاردنەوە

[20] دەئاخنی: دەپەستا

[21] ڕەشمیری: جۆرەتێکی دەنک گەورەی هێشوو ڕەشە

[22] ڕاوکە: شوێنی هێلکەکردنی مریشک.

[23] نیسێ: سێبەر.

[24] ڕکێف: پارچەیک ئاسنی نیو کەوانەیە، سوار قاچی دەخاتە ناوی وبە هۆی ئەمەوە دەسەڵاتی بەسەر ئاژەلەکەی دەسەپێنی و ئاوزەنگی دەکات.

[25] حەیاتی ڕەشیان لێ دەبڕا: ئیدیۆمێکی کوردییە، واتە ئەو کەسە گیان لەلەشی نامێنێت.

[26]شەوکار/ کاری شەوانە

[27] جڕوجانەوەر: ئاژەڵی ورد و درشت.

[28] دەوری: قاپ.

[29] بێر : مەڕ و بزن دۆشین.

[30] گێرەکردن: کوتانی قەسەڵ و كردنی بە کا، لەکۆندا بە ئاژەڵەکان وەک کەر و گا.

[31] ئاربەک: سەرکردەیەکی میدی بووە.

[32] سواقدان: شاردنەوەی درز و کەلێنی دیوار و سەربانەکان بەقوڕ.

[33] گەز: یەکەیکی پیوانەیە لە مەتر کەمتر، لەسەر شان تا سەری پەنجە گەزێکە و پێی دەوترێت گەز.

[34] حیلە: دەنگی ئەسپ.

The post دێت لە تۆفانی دوو چاوم لەت لەتی خوێنی جگەر appeared first on ژنەفتن.

ڕابردووگه‌رێتی له گێڕانەوەی کوردیدا
هەرگیز مەهێڵە ته‌نانه‌ت ڕاستی و‌ حه‌قیقه‌ت، ڕێگری لە گێڕانەوەی باشی چیرۆکێکی باش بکات.

مارک تواین

۱- ماوەیەک لەوە پێش، داوەری خه‌ڵاتێک و فێستیڤاڵێکی ئەده‌بی بووم، تێکڕا کۆمەڵێک ڕۆمان و چیرۆکی کوردیم  خوێندەوە. باسی ئەوە ناکه‌م ده‌قه‌کان‌ لەبارەی ئەدەبییەوە چه‌نده سەرکەوتوو بوون، یان نەبوون. ئەوەی هانی‌دام ئەم یادداشته بنووسم زاڵبوونی جۆرێک لە ڕابردووگه‌رێتی ( Past-orientation ) بوو که بڕێکی باشی چیرۆکەکانی بڕیبووه به‌رخۆی، ‌هانده‌ری دیکه ته‌شه‌نه و چاپی به‌لێشاوی هەندێ ڕۆمانی تیراژداره که به لۆژیکی حیکایه‌ت، ڕابردووی جوانکراو و نۆستالژیک به ناوی ڕۆمانی مێژوویی، یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابردوو، ده‌به‌شنه‌‌وه.

ناپرسم بۆچی “ئێستا“ و “داهاتوو“ له چیرۆک و ڕۆمانی ئێمه‌دا غایبه، پرسیار ئەمه‌یه بۆچی له‌ ده‌قی ئێمه‌دا ڕابردوو هێنده جوان و ئارام ده‌نوێنرێت، واته بۆچی ڕابردوو نۆستالژیک ده‌کرێته‌وه؟

۲- لە سەدەی بیستەمدا زۆرجار ئەدەبیات ئایندەی دەکردە به‌ستێنی خەیاڵی خۆی؛ لە یۆتۆپیای «ڕیالیزمی سۆسیالیستی»یه‌وه تا دیستۆپیای “ساینس- فیکشێن” نووسه‌کان. نووسەر ڕۆڵی «ڕەخنه‌گری ئێستا و بیناسازی داهاتوو»ی ده‌بینی. بەڵام ئەمڕۆ زۆربەی ڕۆمان و چیرۆکە کوردییه‌کان و ته‌نانه‌ت به زۆری سریاڵ و شانۆکانیش، لە ناو ڕابردوویه‌کی گوڵبژێردا سەرگەردانن: گەڕەک و کۆڵانە کۆنەکان، ئاوایی و ماڵە ڕووخاوەکان، خانه‌قا و عیماره‌ته نه‌خشین ‌و مێژوویییه‌کان، حیکایه‌ت و به‌سه‌رهاته ڕۆمانسی و ناسراوه‌کان، خاتره خاوه‌کانی منداڵی و داستانه سڕه‌کانی بنه‌ماڵە و یادەوەریی‌ دایک و باوک.

له‌م نێوانه‌شدا گه‌ر ڕابردوو وه‌ک به‌هه‌شتی لەکیسچوو نیشان نه‌درێت، به نیگای حه‌سره‌تبارانه، له چاو «ئێستا و داهاتوو»، خۆشتر و ته‌ندروستتر وێنا ده‌کرێت.

۳-نۆستالژیا تەنیا گەڕانەوەیەکی سادە نییە بۆ ڕابردوو؛ ڕابردوو لە ڕەوایەت و گێڕانەوەی نۆستالژیکدا هەمیشە هەڵبژێردراو و ته‌ڵچن‌کراوه. واته نووسەر، یان کۆمەڵگا تیشک دەخاتە سەر هەندێک بڕگە و بەشی گه‌ش و بەشانێکی‌تریش دەسڕێتەوە. له زۆربه‌ی ئەو چیرۆکانه‌دا سەرەڕای چنینی هەندێ کێشە‌ی ناو ده‌ق (که زۆرجار بە خێروخۆشی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت)، ڕابردوو جوان و دڵخواز نیشان ده‌درێت. ئیدی دواکه‌وتوویی، هەژاری، جیاکاری و سته‌می جنسیه‌تی و سیاسی و… نه‌دیوده‌گیرێن. ئەم جۆرە هەڵبژاردنە که بەڕواڵەت بێ زیانە، ئەزقه‌زا مه‌ترسیدار و کردەیەکی ئایدیۆلۆژیکە، چونکوو مێژوو وا دەنووسرێتەوە کە له ڕەشی و تاڵییەکەی خاوێن بکرێته‌وه و وێنە سانتیمانتاڵ و کارت‌پۆستاڵییەکه‌ی بمێنێتەوە. له کاتێکدا به وته‌ی والته‌ر بنیامین مێژوونووسی ‌ڕاستەقینە ئەو که‌سه‌یه که ڕەنجه نه‌دیتراوه‌کان ده‌ربخات و ته‌نانه‌ت بۆ ڕزگارکردنی ئێستاش ده‌بێ سەرەتا ڕابردوو ڕزگار بکات.

٤- ئەم ڕزگارکردنه بە مانای گەڕانەوەی نۆستالژیک و ڕۆمانسی نییە بۆ “ڕۆژانی خۆشی تێپه‌ڕیو” بەڵکوو گەڕانە بەدوای چرکه‌ساتەکانی بەره‌نگاری و شکست و ئیمکان و ئەگەرە سەرکوتکراوەکانی ناو مێژوو.

بۆیە لێرەدا لێپرسینه‌وه و یەخه‌گرتنی مێژوو، لەگەڵ ڕزگارکردنی مێژوو لە یەک دابڕاو نین و یه‌کێکن. پرۆسەیەکی لەو شێوەیە ئیتر ناگاته سپیاو و جوانکردنی ڕابردوو؛ واتە ڕابردوو، لەبری ئەوەی “بەهەشتێکی ونبوو” بێت، شوێنی لێپرسینەوە و لەقاودانی ڕەنج و ڕاستییە ونبوو و سه‌رکوتکراوه‌کانه.

وێنەی ڕابردووی جوان و پاقژ، نه‌ک هه‌ر ده‌رگای ڕەخنەگرتن لە ڕابردوو دادەخات، تەنانەت دەتوانێت ببێتە ئامرازێک لە دەستی دەسەڵات و گوتاری کۆنەویست و به سانایی بڵێن: “ڕابردوو جوان و خوازراو بوو، کێشەکە ئەمڕۆ و داهاتووه که‌واته با بگه‌ڕێینەوە بۆ دواوه.”

٥- نۆستالژیا لە ڕواڵەتدا یادکردن و گەڕانەوەیەکی بەسۆزە بۆ ڕابردوو، بەڵام لە پراکتیکدا دەستکاریکردن و شێواندنی بیرگه و یادەوەرییە نەک وەیادهێنانەوە. واتە ڕابردوو بە شێوەیەک دەگێڕێتەوە کە ئازار، شکست و ململانێ ڕاستەقینەکان بسڕدرێته‌وه و وێنەیەکی نەرم و ویستراو جێی بگرێته‌وه. بەم مانایە میکانیزمی نۆستالژیا زیاتر “فه‌راموشکردن و بیرسڕینەوەیە”، نەک “وه‌بیرهێنانەوه”. وه‌ک چۆن گه‌ڕانەوە و خۆفڕێدانی ده‌قه‌کی (textual) بۆ ڕابردوو، لای زۆربەمان بۆ ئەوە نییە لە ژێر تیشکی ئێستەدا نادیاریی ڕابردوو وه‌دیار بخرێت یان ئێستە باشتر که‌شف بکرێت، بەڵکوو ڕێک  بۆ فەرامۆشکردنی ڕابردوو و نه‌دیوگرتنی ئێستایە.

کاتێک ئەدەب دەکەوێتە ناو ئەم تەڵەیەوە، مێژوویش دەبێتە بەرهەم و کاڵایەکی کولتووری. واته ئەده‌ب، مێژوو سانتیمانتاڵ و لووکس ده‌کاته‌وه و لە ئازار و نا‌دادپه‌روه‌ری و ململانێ واقعییه‌کان دووری ده‌خاته‌وه.

٦- با بگه‌ڕێمه‌وه بۆ پرسیاره‌که؛ بۆچی خەیاڵی ئەدەبی کوردی لە «ئێستە و داهاتوو» پاشەکشەی کردووە و پەنای بۆ ڕابردوو بردووە، که وایش ده‌کات ئەی بۆچی ڕابردوو قه‌یراناوی و پرابلماتیک ناکاته‌وه؟

به‌ڕای من به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائەمنی و نامسۆگەریی «ئێستا»، هه‌‌میشه «ئێستا»  پڕە لە ئاژاوه و شپرزیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هه‌رده‌م لەگەڕ و جووڵەیە و به سانایی خۆ بە ده‌سته‌وه نادا، ئیتر نووسه‌ری ‌پشووکورت خۆی لە قه‌ره‌ی ئەو قه‌یران‌ و ئاڵۆزییە نادا که درک و تێگەیشتن و به‌ده‌قکردنی هه‌روا سانا و بێ کێشە نییه. به‌م پێیە‌ وێناکردنی ئایندە‌یش دژوارتره، لێڵ و مەترسیدارە و بارگاوییه به دیستۆپیا که سەیرکردنی بوێریی ده‌وێت.

لەم هەلومەرجەدا ڕابردووی ڕۆمانتیک شوێنێکی خۆشتر و هێورتره، بۆ نووسینی ساکاریش زووخێز و له‌بارتره، هه‌ر لێرەوە نۆستالژیا له قامه‌تی ئایدیۆلوژیادا و وه‌ک کاڵا (حه‌بی هێورکه‌ره‌وه و هۆشبه‌ر و…) ده‌رده‌که‌وێت. “کاڵا و بەرهەمی نۆستالژیک”یش ‌چاکتر و خۆشتر دەفرۆشرێت.

۷- کاتێک ئەدەب تەنها ڕابردوو بنیات دەنێتەوە، هه‌م هێزی پێشبینیکردن و هێنانەدیی ئەگەر و ئیمکانەکانی لەدەست دەچێت و هه‌م خیانه‌ت له ڕەنجی ڕابردوو‌ و ئومێد و هۆشداری داهاتوویش ده‌کات. به‌رهه‌مهێنانی ده‌قه‌کیی (متنی) یۆتۆپیا، یان دیستۆپیا تەنیا خەیاڵکردن نییه، به‌ڵکوو ڕێگەیەکه بۆ ڕەخنەگرتن لە ئێستا و ڕابردوو و پێشنیارکردنی ئالتێرناتیڤ و جێگرەوە.

تا دۆخەکه وابێت پێش هەر باسێکی فۆرماڵ ئەم پرسیارە تێماتیکه ئاماده‌یه: ئایا گێڕانه‌وه و ئەدەبیاتی کوردی دەتوانێت هێزێک بێت بۆ ڕەخنەگرتن و ڕزگارکردنی ڕابردوو و نیشاندانی کورتی و ناقسیی ئێستا و هۆشداریدان سه‌باره‌ت به داهاتوو، یان جارێ مەحکوومە به‌وه‌ی له به‌هه‌شتی ساخته‌ و جه‌علکراوی ڕابردوودا بژیه‌ت؟

The post ڕابردووگه‌رێتی له گێڕانەوەی کوردیدا appeared first on ژنەفتن.

شاری خامۆشان
تێکڕای جیهان تەختی شانۆیەکە …

شێکسپیر

(١)

‌ئارق سەگی

– دەرگاکە بکەرەوە.

– تۆ کێی؟

– من بێ‌هیواییم!

بێ‌هیوایی دەرگاکەی دابووە بەر شەق و وەها لەناکاو داچڵەکیم و هەڵیتەکاندم کە یەکسەر شیعرێکی تازەم نووسی و ناوم نا “من نەخۆشم” و خێرا لەگەڵ دیوانی مەولەوی و تابلۆکەی “لازارۆس”ی ڕامبرانت خستمە جانتاکەمەوە.

ئینجا جانتاکەم پڕ کرد لە گوێز و چەکێکی مەترسیدارم لەژێر کراسەکەم شاردەوە و خێراتر ڕامکردە دەرێ. دەمویست خولگەی زەوی بەجێ‌بهێڵم. ڕامکرد و ڕامکرد تا گەیشتمە سەر سنوور. ئامبۆڵانسێک بەخێرایی لە تەنیشتمەوە وەستا و وەک بۆمبێکی ئەتۆمی تەقیبێتەوە، تەپ‌وتۆزێکی گەردەلوولی ساز کرد! دەنگێک وتی:

– سوار بە.

بە سەختی دەرگاکەم دۆزیەوە و سوار بووم. شۆفێرەکە و ژنێک لەپێشەوە و من و تەرمێک لە پشتەوە دانیشتبووین. شۆفێرەکە لە ئاوێنەوە سەیری تەرمەکەی کرد و وتی: “ئەم چارەڕەشە بۆی نایە! هەر جارێ خۆی دەکوژێ، زیندوو دەبێتەوە…”.

پاشان ڕووی کردە من وتی: “بۆ کوێ دەڕۆی؟”

وتم: “بۆ هیچ جێیەک”.

وتی: “من بۆ هەموو جێیەک دەڕۆم، دەچمە ڕابردوو، دێمەوە بۆ داهاتوو”.

کە لە ئاوێنەکەیەوە سەرنجم دا، شۆفێرەکە لە حەسەن زیرەک دەچوو. لێم پرسی:

– تۆ حەسەن زیرەکی؟

– نەخێر، نەوەی حەسەن زیرەکم.

ڕێگاکە تەنگ و تاریک بوو، شۆفێرەکە وتی: “بۆ تویتا هەموو شوێنێک ژاپۆنە!”

پاشان وتی: “چی بکەین؟”

تەرمەکە کەوتە جووڵە و وتی: “هیچ ناکرێ”.

تەرمەکە کز و لاواز بوو، نەمدەزانی تەرمی پیاوە یا ژن! لێم پرسی:

– بۆ خۆت دەکوژی؟

– ژمارەی دانیشتوانی جیهان زیادی کردووە، بۆیە …

ئەو ژنەی کە لە پێشەوە دانیشتبوو وتی: “ئاهەنگ بگێڕین”.

شۆفێرەکە، بوتڵێک “ئارەق سەگی” لەژێر کورسییەکەی دەرهێنا. من تۆبەم کردبوو چیتر مەی نەخۆم، بەڵام ڕێگاکە هەور بوو و بایەقوشێک لە ناخم بەستبووی هێلانە و سروودی مەرگی دەخوێند.

شۆفێرەکە وتی: “بخۆرەوە گوڵ خاڵوی، بێ‌هیوایی گوناحە”.

تۆبەم شکاند و وتم: “منیش مەزەم پێیە”.

دەستمان کرد بە شکاندنی گوێزەکان، هەندێک لە گوێزەکان کوێر بوون!

بە شۆفێرەکەم وت:

“باوەرە وەشوەش سا دەی هەی پەی کەی

تافی قەڵوەزەی سافی شیشەی مەی

مەوجش بنچینەم بدۆ وە هەمدا

هەستیم دۆ وە بەرد هەردی عەدەمدا”

تەرمەکە زۆر بێ تاقەت و بەپەلە بوو، بەردەوام بە شۆفێرەکەی دەوت:

– تێکە …

شۆفێرەکە بوتڵێکی تری لەژێر کورسییەکەی دەرهێنا.

بە شۆفێرەکەم وت: “لەسەدا چەندە؟”

وتی: “١٠٠٠”.

وتم: “ئێوە ساحێرن؟”

شوفێرەکە وتی: “بخۆرەوە گوڵ خاڵوی، کارت نەوێ!”

خواردمەوە و خواردمەوە و خواردمەوە، بەگشتی ٤ پەرداخم خواردبووەوە،

ژنەکە لە ئاوێنەکەوە سەیری کردم و وتی: “خاڵی ژێر چاوت جوانە!”

وتم:

“چون برسی بە کوی ما خاموشی است خوی ما

زآن کە زگفتگوی ما گرد و غبار می رسد”

ژنەکە لە ئاوێنەدا ماچێکی بۆ ناردم و پاشان “چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی”ی خوێند و ئێمە بۆمان ئەستاندەوە و لەگەڵیا دووپاتمان کردووە. ئەمبۆڵانسەکە بەخێرایی دەڕۆیشت، ئێمە گەرم بووین، کەچی “لە کوێستان دەبارڕ باران/ دەیدا لە گۆنای ناسک و نازداران!”

شۆفێرەکە دانی بەوەدا نا کە ناوی ڕاستەقینەی؛ (جێمس وێب)ـە. ژنەکە دانی بەوەدانا کە ناوی (لارا فابیان)ـە و منیش دانم بەوەدا نا کە فەرامۆشکارم. تەرمەکە سەیری کردم و وتی:

– تۆ نەخۆشی بەڵام ئەم نەخۆشینە کوشندە نییە.

پاشان جگەرەیەکی لە گیرفانی دەرهێنا و وتی:

– ئارەق سەگی و ئەم جگەرەیە، واتە بەزوویی شەڕ دەست پێ دەکا!

جگەرەکەمان کێشا. من خاڵەکەی ژێر چاوم و ئەو شیعرەی تازە نوسیبووم، هەر دووم دا بە ژنەکە. ژنە وتی:

– دەتەوێ چ بکەی؟

– دەمەوێ بەلەمێک دروست بکەم.

– ئەی لەژێر کراسەکەت چیت شاردۆتەوە؟

کراسەکەم هەڵداوە و نیشانم دا. بەڵام هیچم نەدەبینی، تاریکی دەوری دابووم. بە شۆفێرەکەم گوت: “بوەستە دەمەوێت نمایشەکە بەجێبهێڵم!”

دەرگای ئامبۆڵانسەکەم کردەوە و جانتاکەم هەڵگرت و لە نمایشەکەوە بازم دایە دەرەوە…

(٢)

time

ئەکتەرەکە چووە سەر تەختی شانۆ و وتی:

– زەمەن، زەوین، بێ‌هیوایی، دڵەڕاوکێ، تەنیایی، قیژە، قۆربوون، ون‌بوون، کەڕبوون، کوێربوون، گومان، دوودڵی، خۆکوشتن، خنکان، لەبیرچوونەوە، پێکەنین، گریان، لافاو، گەردەلوول، دیسان گومان … گومان … گومان، سوووتان، بازدان، کات‌نەمان، ئیمان و …

ئەکتەرەکە کەوتە یاوولەرز و چووە ژوورەکەی و لاڵ بوو. دایکی مرد و ئەو هەر نەهاتەدەرەوە! هەموو ناسیاو و نەناسیاوی مرد و ئەو هەر نەهاتەدەرەوە. پاش ١٠٠٠ ساڵ ڕۆژێک لەپڕ لە ژوورەکەی هاتەدەر و لە شانۆکە بازیدایە دەرەوە.

ئەمە شانۆنامەیەکی کورت بوو سەبارەت بە ڕووخانی خێزانێک و ئەکتەرێک کە سوێند دەخوا “بێدەنگ بێت و هیچ نەڵێت!” من هەرکات دەنووسم دەکەومە نێو بەحری گومان و بە خۆم دەڵێم “ئاخری خێر بێ!”

کاتێک براکەم شانۆنامەکەمی منی بینی وتی:

– دوودڵی و دڕدونگی ئیرادەی مرۆڤ کاول دەکا… کات نەماوە، دەبێ بڕیاڕ بدەی و باز دەیت!

پاشان براکەم بازی دا و ڕۆیشت…

براکەم، ساڵانێک لەمەوبەر، بازی دابوو و ڕۆیشتبوو بۆ شاری خامۆشان. هەرچەندە لێی تووڕە بووم و لەبیری کردبووم، هاتەوە… زۆر درەنگ هاتەوە، هێندە کە ئەستێرەی ژیانی من لە ترووسکان کەوتبوو و گەیبووە ئاخری و ئۆخری.

دەمی بە کانیاوەکەی تەنیشت دارگوێزەکە لکاندبوو و ئاوی دەخواردەوە و تێراو نەدەبوو. نەمدەزانی چی خواردووە کە ئەوەندە تینووی بووە! لە نۆح دەچوو، لە تاریکییەوە سەیریم کرد، لە کونێکی بچووکەوە. چونکە تەنها لە تاریکیدا دەتوانی ئەستێرەکان ببینی.

– تەنها لە تاریکیدا دەتوانی ئەسێترەکان ببینی.

ئەمە قسەی من نییە، قسەی ئەفلاتوونە. ئەفلاتوون لە لابەلای کتێبخانەی براکەمدا دەژی. براکەم دڵێ: “ڕستەکە هی هەر کەس بوو، ناوی بێنە. بەڵام هەندێ جار لە بەر دەوامی کات، پێویست ناکا بیڵێی … ڕستە جوانەکان دیارن هی کێن!”

پێشتر لە کتێبخانەی برا تەنیا و خەونبینەکەمدا دەژیام. لەوێ لەدایک بووم. کە لەدایک بووم، لەبری ئەوەی بگریم، پێکەنیم، براکەم پێی وتم:

– بەخێر بێن بۆ خێزانێکی خەیاڵی!

قژمی سوور کرد و پاشان دەموچاومی بە خاڵ داپۆشی و ئینجا یەکێک لە خاڵەکانی دەموچاومی هەڵگرت و خستیە ژێر چاوی خۆی و پێی وتم: “ئێستا تۆ بوویتە (ئان شێرلی)”.

پاشان وتی: “ئێستا باز دە‌!”

هەزاران جار لە کتێبخانەکەیەوە بازم داوە … بازرەقەم بەستووە!

پێی دەوتم: “باز بدە پێش ئەوەی نمایشەکە کۆتایی بێت”.

من و براکەم لە کتێبخانەکەیدا یاریمان دەکرد. لە ڕۆڵێکەوە بۆ ڕۆڵێکی تر بازمان دەدا. بەبێ مەشق یاریمان دەکرد. براکەم ڕۆڵی شێت، سەرباز، سوپەرستارێک، گورگ و شای دەگێڕا. هەندێک جار دەترساین … هەندێک جار پێدەکەنین … هەندێک جار ڕامان دەکرد و …، لە کۆتاییدا کە ماندوو دەبووین، دەچووینە دەرەوە و لە لوتکەی دارگوێزەکەی تەنیشت کانییەکەوە سەیری ئاسمانمان دەکرد و لە سەرووی دارەکەوە بازمان دەدایە خوارەوە.

دەیوت: “پێویستە خۆت بۆ بازدانی گەورە ئامادە بکەی”.

جارێک لەسەر دارگوێزەکە وتی: “باز دە!”

من بازم دا و مردم، براکەم منی ناشت و خاک و خۆڵی کرد بەسەرمدا. براکەم منی لەبیر کرد و پاش ماوەیەکی زۆر هات و زۆر بە ساردی وتی:

– هەڵسە!

و من بەخەبەر هاتم .

هۆکاری لەبیرچونەوەی من دوای ماویەکی زۆر، هاتنی (لارا) بوو. ئەو لە من گەورەتر بوو و نەمدەزانی لە کوێوە هاتووە؛ لە کام هەسارە و کاکێشانەوە. لارا خەڵکی جیهانی دەرەوە بوو و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نمایشەکە بگۆڕێت و وایکرد براکەشم بگۆڕێت!

کاتێک بەلای مندا تێپەڕین، وتم:

– ئەمە کێیە؟

– ئەمە لارا فابیانە.

– لەگەڵ ئێمە نافڕی

چاوەڕێی وەڵامم نەکرد و بازم دا!

لەگەڵ هاتنی لارا بێ ماڵ و هێلانە کەوتم و لە ناو دارگوێزەکەدا دەژیام. شەو و ڕۆژ دەچوومە سەر لوتکەی دارگوێزەکە و بازم دەدا؛ بە تەنیایی بازم دەدا. براکەم گۆڕابوو و ڕەنگی سوور هەڵگرا بوو. هەموو ڕۆژێک بۆنی ئەشقی لە خۆی ئەدا و جل‌وبەرگی نوێی لەبەر دەکرد: جلی شێت، جلی سەرباز، جلی سوپەرستارێک، جلی گورگ، جلی پاشا و …

جارێک، بەلای مندا تێپەڕین و وتم:

– پێویست ناکا بۆ کەسێکی نامۆ، ئەم هەموو بەرگە بگۆڕیت!

– ئەم قسانە دەرئەنجامی خەوتنە لە ماڵی دێوەکان.

براکەم بە دارگوێزەکە دەڵێ (ماڵی دێوەکان) و بە شیعر وەڵامی هەموو شتێکی دەداتەوە. گەر لێت پرسیبا: “ناوت چییە؟” دەیوت: “ئەشق”!

کەچی هەرگیز وەک ئەو جارەم نەبینیبوو، بەزەییم پێیدا دەهات!

دەستی لارای دەگرت و دەیبردە ناو کتێبخانەکە و قژی ڕەنگ دەکرد. لەوێشەوە دەهاتنە دەرەوە و دەچوونە سەر دارگوێزەکە و گوێزیان بۆ یەکتر دەشکاند و لە ئاوێنەدا سەیری یەکتریان دەکرد و ماچیان بۆ یەکتر دەنارد. ئینجا براکەم دەستی دەکرد بە گۆرانی‌وتن و دەبووە شاعیر و بۆ هەزارەمین جار لە ئاوێنەدا ئەم شیعرەی بۆ لارا دەخوێندەوە:

“خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی

وەک شێت، وەک سەرباز، وەک سوپەرستارێک!

خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی

وەک گورگ، وەک پاشا وەک مرۆڤێک کە نیم.

دەزانی؟

من بەم شێوەیە خۆشم دەوێی…”

کاتێک شیعرەکە کۆتایی هات، لەناکاو دەستی خودا لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە و کەوتە سەر لارا، لارا ون‌بوو و خاڵەکەی کەوتە خوارەوە. من خاڵەکەم گرتەوە و براکەیشم دەستی خودای لە ژێر کراسەکەیدا شاردەوە!

ئەو ڕوژانە براکەم زۆر کزولاواز ببوو، وەک تەرمێکی لێهاتبوو. بەڵام لێی بەگومان بووم. هەستم دەکرد بەمزووانە چەکی نهێنی خۆی ئاشکرا دەکات. کەچی ئەو پەیتا پەیتا گۆرانییەکانی خەمناکتر دەبوون و تاوولەرزی لێ نیشتبوو. منیش بە دەیتنی ئەم حاڵەی خەمبار دەبووم و ئەوسا دەمزانی چەکی نهێنی من لە دژی بێ‌هیوایی، بیرەوەرییەکانی (ماڵی مردووان)ی دۆیستۆیفسکی بوو!

ڕێگەم پێدرا جارێکی تر لە کتێبخانەکەدا بژیم و ئاگاداری بم. هەر کاتێک تاوی هەبوو، کتێبخانەکە دەبوو بە ئاگر و هەر کاتێکیش دەلەرزی کتێبخانەکە دەبوو بوو بە بەستەڵەک. شەوێک تاوەکەی هێندە زۆر بوو، کتێبخانە گڕی گرت و هەموو کتێبەکان بوون بە خەلووز، جگە لە یەکیان و ئەویش دیوانەکەی مەولەوی بوو!

لەگەڵ ئەوەی حاڵی براکەم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبوو، وێنەکێشێک هات و خۆی لێمان نزیک کردەوە و وتی: “بخۆرەوە گوڵ خاڵوی، بێ‌هیوایی گوناحە!” پاشان وێنەی براکەمی گرت، من چوومە ناو وێنەکە! وێنەکێشەکە وتی: “ئەو قژسوورە کێیە؟”

براکەم وتی: “ئان شێرلییە!”

– خوشکێکی خەیاڵی؟

– وێنەکەم لەسەر مەیخانە هەڵواسە.

پاشان وێنەکێشەکە بە لای من و براکەمدا تێپەڕی و ڕۆیشت…

لە ژێر داڕگوێزەکە خەوتبووم. تازە خەریک بوو گەرمم دەبۆوە، هات و وتی: “کات نەماوە؛ تا کورتتر، جوانتر!” پاشان چووینە ژوورەکە و چیرۆکێکی پێدام و وتی:

“نە قەترەی ئەسرین مەندن نە چەمدا

نە نوختە نە حەرف ئینشای ماتمدا”

هەرکات مەولەوی دەخوێندەوە، دەگریا. سەیری چیرۆکەکەم کرد، چیرۆکێکی بێ خاڵی نووسیبوو بە ناوی (شاری خامۆشان). کاتێ چاوم گێڕا لە ژوورەکەدا چەکی نهێنی براکەمم بینی: دەستی خودا لە تەنیشتی قەڵەمەکەی بوو…

کە لە ژوورەکە چووینە دەرەوە، یەکسەر چووینە سەر لوتکەی دارگوێزەکە. وتی:

– کاتی هاتووە، باز دە!

منیش بازم دا. ڕەنگی سووری قژم ڕژایە ناو کانیاوەکە و خاڵەکانم بەر بوونەوە. براکەم منی لەژێر دارگوێزەکەدا ناشت و خاک و خۆڵ و گوڵاوی کرد بەسەرمدا و بەدەم گریانەوە ڕۆیشت. منیش لەژێر دارگوێزەکەدا خۆم دا بەدەم کرم و مارەوە و نەمدەزانی من میوانم یان خاوەنماڵ! لقەکانی دارگوێزە ١٠٠٠ساڵەکە بەهێزتر و زیاتر بوون و منیان داپۆشی.

کە تێراو بوو هاتە ژێردارگوێزەکە و وتی:

– هەستەوە لەو گۆڕە!

دەستم گرت و هاتمە سەرەوە. ڕووناکی چاوەکانمی ئازار دەدا. هەر بۆیە دەستێکی گرتە بەر چاوم و بە دەستی تر دای لە دارگوێزەکە و دارگوێزە بوو بە بەلەم و ئێمە دووقۆڵی سواری بووین و ڕۆیشتین. کاتێک گەیشتینە خولگەی زەوی وتی: “باز …” هێشتا “… بدە”کەیی نەوتبوو، کە بازم دا و لە شانۆکە چوومە دەرەوە…

The post شاری خامۆشان appeared first on ژنەفتن.

دواهەمین هەناری تاران
سابیری بینی کە بە خشەخشی عەلاگە و زڕەی کلیلەکانی هاتە ماڵەوە. بە پشتی دەستی چاوەکانی سڕی و دیسان تەقە تەق بە ساتوورەکەی خەریکی وردکردنی پیاز لەسەر تەختە دارینەکەی مەتبەخ بوو. سابیر عەلاگە بەدەست ڕوانی بە شانازدا کە دەموچاوی لە پشت هاڵاوی چێشتی سەر ئاگر  سوور هەڵگەڕابوو، چاوەکانیشی.

_ گریاوی؟

شاناز بە مشەیەک لووتی هەڵکێشا. سابیر میوە و سەوزەکەی لەناو یەخچاڵەکە جێ کردەوە.

_ بۆ ئەمڕۆ تەلەفوونێکت بۆ نەکردم؟

قرچەقرچی ڕۆن بەرز بوویەوە.

_ کابرایەک لەسەر دار و دیواری ئێمە کەوتۆتە خوارەوە، من ئەبێ لە هاوسێ و دراوسێ ببیسم؟

تەقەی ساتوور و تەختەکەی شاناز بەرزتر بوویەوە. ئاگر و دوکەڵ لە تاوەی سەر ئاگرەکە هەستایەوە. سابیر خێرا ئاگری ژێر تاوەکەی کوژاندەوە.

_ ئاخری خۆت ئەسووتێنی.

شاناز  جەستەی زل و شلی خۆی کێشا بەرەو لای گازەکە. پیازە ئەنجنراوەکەی کردە نێو ڕۆنەوە، قرژەی هەستا. سابیر ڕوانی بە چاوە تەڕەکانی شاناز کە خۆیان لێ دەدزییەوە.

_ وابزانم کوڕەکە هەر ئەو کوڕە بووە من ئەو جارە ڕاوم نا، منداڵتر و گورج و گۆڵتر بوو لەوانی تر،  بۆیە ئەویان ئەناردە سەرێ.

شاناز بە کەوچکێکی دارین پیازداخەکەی سەر و ژێر کرد.

_ ئەوە لەگەڵ تۆم نییە؟

دەنگی بەرزتر کردەوە.

_ کرێکارێکی ئەفغانی لە بەردەم باخچەکەی ئێمە مردووە، هەموو خەڵکی گەڕەکی لێ کۆ بۆتەوە، تۆ بۆ تەلەفوونێکت نەکرد بۆ من؟

سامان وتبووی لێرە وەک کرێکاری ئەفغانی چاومان لێ دەکەن دایە، زۆر سووک.

شاناز  دەستی کرد بە شۆردنی ساتوورەکەی. سابیر بە پانتۆڵێکی کوردییەوە لە ژووری خەوتن هاتەدەر. قۆڵی کراسەکەی هەڵدایەو ەو بەرەو ئاودەس ڕۆیشت.

_ خوا خۆی لامان دات. ئەترسم شەڕ یەخەمان بگرێ.

شاناز ساتوورەکەی دانایە سەر مێزەکە و دانیشت. چاوی بڕییە دەستە سوور و گۆشتنەکانی کە وەک ساتوورەکەی ئاویان لێ دەچۆڕی.

سامان وتبووی: لێرە وائەزانن هەموو داعش و تیرۆریستین.

شاناز وتبووی: دەی قەزات لە دایە! ڕیش دامەنێ، منیش ئەترسم لەم ڕیشە پانەی کوڕی ئەم دەورە و زەمانە، چ بگا بەو داماوانە.

سابیر بە باڵ و قاچی تەڕ هاتە دەرەوە، بە زیکر و سڵاوات بەرماڵەکەی ڕاخست، خەریکبوو نییەت بێنێ، گەڕایەوە بەرەو لای شاناز کە لە پشتی مێزە دارینە بچکۆلەکەی مەتبەخ دانیشتبوو.

_ هەرچی ترسام شەڕی ئەم ئەفغانییانە ڕیشم بگری، ئاخری گرتی.

چاوەڕێی وەڵامی نەکرد. لەو کاتەوە سامان ڕۆیشتبوو شاناز کەمدوو ببوو و گرینۆک. نییەتی سێ ڕکات نوێژی مەغریبی هێنا، بەڵام نوێژەکەی دەست پێ نەکرد، هەر ڕوو لە قیبلە بە تووڕەیییەوە وتی: دوو هەزار ماڵ لەسەر ئەم چەمە دوور و درێژەی دەرەکەیە، هەر مابوو ئەو سەگبابە لەسەر دار و دیواری من بکەوێتە خوارەوە؟

ئەستەخفیرەڵایەکی کرد، بە دەنگی بەرز وتی ئەڵڵاهوئەکبەر و قامەتی بەست. شاناز بەرەو سەماوەری بەر پەنجەرەکە ڕۆیشت، قۆڕییە چینییە گوڵسوورەکەی هەڵگرت و چای کردە نێو پیاڵەیەک. سابیر بە دەم زیکرەوە بەرماڵەکەی فڕێ دایە سەر قەنەفە سوورە کۆنەکەی سووچی هاڵەکە و هات بەرەو مەتبەخ. شاناز پیاڵەیەک چای و دوو دەنکە خورمای نایە سەر سینییەکی گوڵگوڵین و داینایە سەر مێزەکە. سابیر دەنکە خورمایەکی نایەدەم.

_ ئەی بۆ خۆتت تێ نەکردووە؟

شاناز دستی هەڵپێکا لە لێواری مێزەکە و قورساییی لاشەی هەڵکێشا لە سەر کورسییەکە. ساتووری سەر مێزەکەی هەڵگرت و دیسان شۆردییەوە و ئەمجارە خستیە سەر ئاوتکێنە ستیلەکەوە. دەستەکانی بە پەڕۆیەکی سوور وشک کردەوە و لەسەر کورسییەکەی بەرامبەر بە سابیر دانیشت. چاوی بڕییە دەستە ڕەق و زبرەکانی سابیر. سەردەمێک ئەو دەستانە چەن بەقوەت و پیاوانە بوون. تازە زەماوەندیان کردبوو کە هاتنە تاران بۆ کارکردن لە ماڵە دەوڵەمەندێک. فرمێسک لە سەر کوڵمە چڕچ و گۆشتنەکەی خوڕەی کردە خوار. سابیر پیاڵەکەی دانایەوە سەر سینییەکە.

_ بزانە خۆت کوێر ناکەی بۆ ئەو هەتیوەسەگە.

چای بنی پیاڵەکەیشی هەڵلووشی.

_ ئەو گشتە خەفەتەی دایە بەرمان، ئەو هەموو زێڕەت فەوتاند کە کاکە سامان بڕوا لەوێ کاسە و کەوچک بشۆرێ؟ ئەویش شەوانە و بە دزییەوە، حەک داوەشێی!

فرمێسکەکانی شاناز لە ژێر چەناکەی خوڕەیان کردە خوار. سابیر بنی پیاڵەکەی کوتایە سەر مێزەکە، وەک دادوەرێک کە بیهەوێ هەمووان لە دادگە بێدەنگ بکات.

_  بیبڕەوە ئیتر!

شاناز لە پشتی پردەی فرمێسکەکانی هەستی کرد ڕوخساری سابیر لە ژێر ئاوەوە دەبینێ، گرمەگرمی سەری دەست پێبۆوە. دەمی سابیری دەبینی دەجووڵایەوە، بەڵام هیچی نەدەبیست. سەری ئەوەندە قورس ببوو کە هەستی کرد نایتوانێ و داینایە سەر مێزەکە. سابیر سەری بەرز کردەوە، حەبێکی دایە و پەرداخێک ئاوی کرد بە دەمییەوە. نەیدەتوانی ئاوەکەی قووت بدات، هەستی کرد خەریکە دەخنکێ. سامان جارێک لە خنکان ڕزگاری ببوو، لە قەراخ ئاوەکانی فەرەنسا پۆلیس فریای بەلەمەکەیان کەوتبوو، لەو بیست و سێ کەسەی ناو بەلەمەکە تەنیا سامان و چوار کەسی تر ڕزگاریان ببوو. شاناز کۆخەیەکی کرد. سابیر پەرداخەکەی دانا.

_ بۆ حەبەکانت ناخۆی؟  گەرەکتە خۆت بدەیتە کوشت بۆ کوڕەتاقانەکەت کە خۆشیی خۆی ئەکات لە غاریج و ناخۆشییەکانی بۆ دایکی ئەگێڕێتەوە؟

شاناز دوو ساڵ بوو کەوتبووە بەر شاڵاوی تانە و تەشەری مێردەکەی. تاوانی تەنیا ئەوە نەبوو کە هەموو زێڕەکانی بە دزیی سابیرەوە فرۆشتبوو  تا سامان بتوانێ بڕوات، نەیشیهێشتبوو بزانێ ڕۆیشتووە تا سامان لە یۆنانەوە تەلەفوونی کرد. بە سابیری وتبوو کە سامان چووە بۆ ڕوانسەر بۆ ماڵی خوشکەکانی. کە سابیر زانی دایک و کوڕ فێڵیان لێ کردووە، ئیتر وەڵامی تەلەفوونی سامانی نەدایەوە و شانازیشی خستە بەر شاڵاوێکی بێبڕانەوەی تانە و تەشەر.

_ چایچێتی و دەرکەوانی پێ عەیب بوو؟ ئینگلیز گیانی گەرەکبوو؟ دەی بخوا! ئەوە دەردی بێ. با بڕوا قنگی ئەو ڕەشپێستانە بشۆرێ.

سامان وتبووی کە لەگەڵ ڕەشپێستێکی سومالی ژوورێکیان پێداون و هاوڕێکانیشی کاری خاوێن کردنەوەی ئاودەستی ڕیستورانێکیان بۆ پەیدا کردووە. سابیریش هەموو ئەو قسانەی دەکردە تانە و تەشەر و ڕۆژ نەبوو نەیکوتێ بە ناوچاوی ژنەکەیدا. لەو چل و چەن ساڵەی ژیانی هاوبەشییان ئەوەندەی ئەو دوو ساڵەی تاقەکوڕەکەیان ڕۆیشتبوو، ئازاری شانازی نەدابوو. ئازاریشی دەدا و بەزەیشی پێدا دەهاتەوە. باوەشی کرد بە قۆڵ و باڵی قەڵەوی شاناز کە جاران بە بازنە و دەستبەنی زێڕ داپۆشرابوون. ئەو هەموو ساڵە کۆی کردبوونەوە بۆ ژنخواستنی سامان. دەسکەوتی چل و چەن ساڵ ژیان لە غەریبی، تەنیامانەوە و غەریب بوون لەگەڵ خزم و دیاری خۆیان بوو. تەنانەت ئەوندەی کچەکانیشیان کە لە تاران لەدایک بوون و گەورە ببوون هەستیان بە نزیکبوون لەگەڵ کوردەواری نەدەکرد. کە کچەکان مێردیان کرد بە خزم و بۆ ژیان چوون بۆ کوردستان، سابیر و شاناز پێیان وانەبوو لەوێ تاقەت بێنن، چوونکە خۆیان تەنانەت لە سەفەرێکی دە دوازدە ڕۆژەیشدا وەڕەز دەبوون و زووتر لە کاتی تەواوبوونی پشووی سابیر دەگەڕانەوە بۆ تاران.

شاناز لەو کاتەوە سامان ڕۆیشتبوو، سەرنجی بەرەو لای هەر کوڕە لاوێک ڕادەکێشرا کە پێی وابوو تەنیا و غەریبە. زۆر بەزەیی بەو کوڕە گەنجە ئەفغانیانەیش دەهاتەوە کە بە کۆمەڵ سواری ئۆتۆمبیلەکەی شارەوانی دەکران بۆ خاوێنکردنەوەی چۆمەکەی بەرماڵیان. هەر ئەو کوڕە گەنجانەی تا دەیانزانی کەسێک بە دیارەوە نییە خێرا هەڵیاندەکردە قەدی دیوارەکە و ئاوێزانی لەق و پۆی دار هەنارەکان دەبوون و سابیریان دەهری دەکرد. جارێک سەوەتەیەکی پڕ خوڕماڵووی دا بە سابیر لەسەر دیوارەکە شۆڕی کاتەوە بۆیان. سابیر تووڕە ببوو.

_ ژنەکە بۆ خاتری خوا با ئەم ئەفغانیانە فێری ئەم باخچە و ماڵە نەبن، هەر بزانن پیاوت لە ماڵەوە نییە، دێن و سەرت ئەبڕن بۆ دوو تمەن.

سابیر پاش نوێژی بەیانی کاتێک کە هێشتا ڕۆژ هەڵنەهاتبوو دەڕۆیشتە سەر کار و کە ڕۆژیش ئاوا دەبوو بۆ نوێژی مەغریب خۆی دەگەیاندەوە ماڵەوە. لەم چەند ساڵەی دواییدا دەرکەوانێکی گەنجیان هێنابوو و ئیتر شەوانە سابیریان ڕانەدەگرت. چەند جاریش خەو بردبوویەوە. هەر بۆیە زیاتر کار و هەرمانی نێو باخ و حەوش و حەسار و گوڵ و داریان پێ دەسپارد. دوای ئەو هەموو ساڵە، ئێستایش هەر هەموو بەیانییەک دەرگاوبانی ماڵەوەی هەڵدەپێکا و بە قایمکاریی تەواوەوە هەموو کون و قوژبن و ڕێگایەکی دادەخست. کەمتەرخەمیی سرووشتیی شاناز و گیژ و خەواڵوو بوونی لە بەر حەب و دەرمانی میگرێنەکەی، ترس و دڵەڕواکەی بەردەدایە گیانی سابیر و یەکسەر دەیگوت: دەرگا لە کەس نەکەیتەوە! نزیکی ئەو دیوارە نەبیتەوە! با کەس نەزانێ تەنیای.

شاناز هەستی کرد گرمەگرمەکەی سەری نەماوە، دەستێکی کێشا بە چاوە تەڕەکانیدا و هەستیایەوە سەر پێ. دوو کاسەی گڵینەی شینی هێنا و داینایە سەر مێزەکە. سابیر گەڕایەوە بۆ سەر کورسییەکەی. هەڵمی ترشاو لە هەردوو کاسەکە هەستایەوە.

_ بێقەزابی! دوێنێ ئێوارە ڕانی بەرخێکم هێنایەوە ئێستا ترشاوم ئەدەیتێ؟

شاناز ڕۆن خۆمانەی لەسەر ئاگر قرچاندەوە و ڕژاندییە سەر تریتەکەی سابیر.

_ ئەی خۆت؟!  گەرەکتە ئەو هەموو کرۆستۆڵە هەر من بیخۆم خانم؟

سابیر نەخوێندەوار بوو، شانازیش. شاناز دەفری ڕۆنە قرچاوەکەی لەسەر مێزەکە دانا و دەستی کردە تریتکردنی ترشاوەکەی. سابیریش بە ناقایلی دەستی کردە تریتکردن.

_  تۆ ئەمڕۆ دەرگای باخچەکەت کردۆتەوە؟

لەو ڕۆژەوە شاناز سابیری دەناسی هەروا بوو. ڕەشبین و قایمکار. بەردەوام بە پرسیارەکانی شانازی وەڕەز دەکرد و لە ئاکامیشدا کە نە هیوای بە شاناز دەما و نە هیچکام لە منداڵەکانی دونیایان بەو ڕەشی و نائەمنییەی دەبینی کە باوکیان لێی دەڕوانی، خۆی دەست بە کار بوو و ئاگای لە هەموو شتێک بوو، لە ماڵ، منداڵ، ئاو، ئاگر، دەرگا و پەنجەرە و دەروبان. لەو کاتەوەیش سامان ڕۆیشتبوو بە جەناب سەرهەنگی وتبوو کە تەنانەت کاتێک دەرکەوانە لوڕستانییەکەیش دەچێتەوە بۆ شارەکەیان، شەوانە ئەو ڕانەگرێ. وتبووی ژنەکەم خەوف دەکات. لە هەموو شتێک دەترسێ. کەوچکەکەی خستە نێو کاسە تریتەکەی.

_ ئەی بە زیاد نەبێ، حەیفی ئەو گشتە ڕۆن خۆمانەیە.

سامانیش ترشاوی پێ خۆش نەبوو. کچەکانیش، خۆیشی، بەڵام بەپێی عادەتی چل ساڵەی هەموو پاییزێک دواهەمین بەرەی هەناری دەکردە ترشاو. هەموو جارێ گۆشت بەرخیشی تێدەکرد بۆ ئەوەی تام و چێژێکی پێ بدات، باشترین ڕۆن خۆمانەی بۆ دەقرچاندەوە، بەڵام هەر نیوەی زیاتری نەدەخورا و دەیبرد بۆ ئەو پیرەژن و پیرەپیاوە کوردەی دراوسێیان کە هەرجارەو چێشتی تەڕی دەکرد کاسەیەکی بۆ دەبردن. سابیر ئاگری سەماوەرەکەی کوژاندەوە. پیاڵەیەک چای تێکرد و گەڕایەوە و بەرامبەر بە شاناز دانیشت.

_ زاهیر ئەیوت کوڕە مێشکی تەقیوە. خوێن لە ژێر سەری ڕۆیشتووە. ئاغای ئەسەدزادەیش ئەیوت کرێکارەکانی شارەداری بە سەتڵ لیقاوە ڕەش و بۆگەنەکەی چۆمەکەیان کردۆتە سەر چیمەنتۆکە و خوێنی کوڕەیان شۆردووە. شاناز کاسەکانی هەڵگرت و ڕۆیشت بەرەو سینکی دەفرشۆردن.

جارێک لە سنووری تورکیا و یۆنان تەقەیان لە سامان و هاوسەفەرەکانی کردبوو. یەکێک لە هاوڕێکانی گوللە لە سەری کەوت و مێشکی پژابوو. ئاوی بەردایە نێو کاسەکان و ئیتر دەنگی سابیری نەدەبیست. سابیر خۆی گەیاندێ. ئاوەکەی بەست و پەڕۆ زوورەی دەفرشۆری لە دەست سەند و فڕێی دایە نێو سینکەکەوە.

_ شاناز! مەعمووری شارەداری و لەویش خراپتر پۆلیس لە سبەینێوە بەری دەرگامان پێ ئەگرن و پرسیاربارانمان ئەکەن. پێم بڵێ چی قەوماوە با دووقسە نەبین، با خوێنێکی ناحەق نەکەوێتە ملمان.

شاناز دەستی کەفاوی برد بەرەو ساتووری سەر ئاوتکێنە ئستیلەکە. سابیر لە دەستی دەرهێنا و وتی: لێیگەڕێ! لە ئێوارەوە حەوت جار پاکاوت دا. شاناز دەستی کێشا بۆ  ساتوورەکە. سابیر دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی نەتوانێ لێی بستێنێ، ساتوورەکە قورس بوو، شانازیش لە ئەو بەرزتر و کەڵەگەتتر، بۆیە ساتوورەکەی لە دەستی سابیر دەرهێنا و ڕۆیشت بەرەو مێزی مەتبەخەکە. تەق و کوت دەستی کردە لەت لەت کردنی ڕانە بەرخەکە. لە پەنجەرەی مەتبەخەکەوە کابرایەکی بینی لە سەر دارهەنارەکەیە و خەریکە هەنارەکان دانە دانە لێ دەکاتەوەو فڕێیان دەداتە خوارەوە.  بە سەوەتەیەکی پڕ لە هەنار خۆی گەیاندە باخچەکە. کە دەرگای باخچەی کردەوە لە دوورەوە هاواری کرد: وەرە خوارێ. کوڕەی سەر دارهەنارەکە پیرەژنێکی بینی بە قژێکی  سپی لوولەوە  کە پەڕۆیەکی ڕەشی بەستبوو بە سەرەیەوە و بە کراسێکی شۆڕەوە خەریکبوو هاواری دەکرد و لێی نزیک دەبوویەوە. سەوەتەیەکی بە دەستەوە بوو و ساتوورێکیش بە دەستێکیی دیکەیەوە، لە دوورەوە ساتوورەکەی ڕادەوەشاند و هاواری دەکرد. پێیەکانی گەڕان بە شوێن لقێکدا لەسەری ڕاوەستێ تا بتوانێ باز بداتە خوارەوە. قیڕاندی: پیرەژنێکی شێت خەریکە بە ساتوورێکەوە دێت. هاوڕێکانی وەک شارە مێروولە شڵەژان و هەرکامەیان بەرەولایەک ڕایانکرد. شاناز بە هنەهن لە دارهەنار و دیواری باخەکە نزیک دەبوویەوە. کوڕەیش بە پەشۆکاوی دەست و لاقی بە شوێن لق و پۆیەکی قایم و بتەو دەگەڕا. کە شاناز گەیشتە دیوارەکە، دەنگی شکانی لق و پۆی دارهەناری بیست، سەری بەرز کردەوە و کوڕەی بینی بە سەر هوروژمی بردە خوار. کە زرمەی کەوتنی هات شاناز سەری کێشا بۆ ناو چۆمەکە. مێشکی کوڕە وەک دەنکی هەنار پژابوویە سەر چیمەنتۆی بندیواری چۆمەکەوە. گرمەگرمی سەری دەست پێبوویەوە. سامانی بینی دوو زلی سوورهوڵ گرتوویانەتە ژێر شەق و لەقە.

_ خوێنی لووتم پژابووە سەر شووستەکە. هەرچی هاوارم کرد نیازم یارمەتیدانی ئەو ژنە بووە، گوێیان نەدامێ، خەڵکێکی زۆر بە دەورمان کۆ بوونەوە، بەڵام یەک کەس فریام نەکەوت. کە زانیان پۆلیس خەریکە دێ وازیان هێنا لە لێدانم و ڕایانکرد.

شاناز بە سەوەتەهەنار و ساتوورەکەی دەستی گەڕایەوە بۆ لای مێزە دارینەکە و دەستی کردەوە بە لەت و ورد کردنی ڕانی بەرخ. ساتوورەکەی زرم کێشایە سەر مێزەکە. مێزەکە شەقی برد. سابیر بە هەموو زۆرێکی ساتووری لە دەست دەرهێنا. شاناز دانیشتەوە. سابیر لەسەر سەری ڕاوەستابوو، هەموو گیانی دەلەرزی. شاناز بە دەستە گۆشتنەکانی دەموچاوی داپۆشی. سابیر زانی ئێستا شین و شەپۆڕی بەرز دەبێتەوەوە. باوەشی پێدا کرد. جەستەی زل و قەڵەوی شاناز لە نێو باسک و شانی باریک و بێگۆشتی سابیر دەلەرایەوە. وەک ئەوەی منداڵێک ئاشت بکاتەوە چرپاندییە گوێچکەی:

_ گوناهی تۆ نەبووە.

شاناز بە دەم هەنسکی گریانەوە لەپی دەستی دەکوتایە سەر ڕانی.
_  لە سامانیش منداڵتر بوو.

سابیر دەستی شانازی گرت لە خۆی نەدات.

_ حەبەکانت ئەدەمێ، بڕۆ بخەوە.

– خۆزگە هەر نەچووبایەم، خۆزگە هەر بانگم نەکردایە.

سابیر  خەشاوی کەوانتەری ژێر سەماوەرەکەی کێشایەدەر. حەبە ورد و درشت و ڕەنگاوڕەنگەکانی دانەدانە دەنایە دەمی شاناز و ئاوی دەکرد بە شوێنیاندا.

_ تۆ نەڕۆیشتوویتە دەرەوە. بانگی کەسیشت نەکردووە، هەر لە ماڵەوە بووی، ئەزانی؟ هیچ شتێکیشت نەدیوە، تێگەیشتی؟

گریانەکەی شاناز بەرەو شینێکی هیستریک هەڵچوو. سابیر بە ئارامی وەک بڵێی منداڵێک دەخەوێنێ وتی:

_ تۆ وەک هەموو ڕۆژانی تر حەبەکانی میگرێنت خواردووە و خەوت لێکەوتووە تا ئێوارە. تۆ کەست نەدیوە، بانگی کەست نەکردووە، تۆ تەواوی ڕۆژ خەوتبووی…

هەنسکەکانی شاناز هێدی هێدی بوون بە باوێشک. سابیر ژێرباڵی گرت و بەرەو ژووری خەوتنی برد. یارمەتیی دا لە سەر تەختەکەی ڕاکشێ. بەتانییەکی پێدادا، چرای ژوورەکەی کوژاندەوە و گەڕایەوە بۆ پشت مێزە دارینەکەی مەتبەخ. دەستی کێشا بە سەر قەڵشی قووڵی مێزەکە. دەستی برد بۆ ژێر چاوی. خوێن و فرمێسک تێکەڵ ببوون.

تاران

ڕێبەندانی ١٤٠٣

The post دواهەمین هەناری تاران appeared first on ژنەفتن.

من شاعیری هەمووتانم
لەسەر ستەیجێکی ساڵۆنێکی گەورەی شاردا بەرەو جەماعەت ڕاوەستاوی و بە فیزەوە قسەیان بۆ دەکەی. ئەوان بە تامەزڕۆیییەوە چاوەڕێی دەرفەتێکن چەپڵەت بۆ لێدەن و عیوت بۆ بکێشن. ڕەنگە زۆربەیان چاو لەو کۆت‌و شەڵوارە ڕەشە هاورێشمیەت دەکەن و ئێرەییت پێ دەبەن. دەستێکت خستووەتە گیرفانی شەڵوارەکەت و بەو دەستەی دیکەت مایکەکەت گرتووە. کراواتێکی سووری تۆخت بە سەر کراسێکی سپی‌دا، لە ژێر ملت گرێ داوە و بزەت لەسەر لێو ناتارێ. وەک عادەتی هەمیشەییت یەک دوو جار دەستت بۆ لای لێو و سمێڵت هێنا بەڵام گەڕانتەوە. دەستت دێنیە سەرێ و جەماوەر هەموو سەرنجت دەدەن. دواتر چاوەکانت دەقووچێنی و بە دەم دەنگی ئەو مۆسیقایە وا ساڵۆنەکەی تەنیوە، کەروێشکە سەمایەک دەکەی و خۆت بە دونیا ناگۆڕییەوە.

تۆ بیرت دەکردەوە زۆر لەمە زیاتر خەڵک بێن بۆ ئێرە، بەڵام نەتدەزانی دەرەوەی ساڵۆنەکەش چەندە جەماوەر چاوەڕێی هاتنە دەرێتن تاکوو وێنەیەکت لەگەڵ بگرن یان ئەگەر شانس بێنن کتێبەکەتیان بۆ واژۆ بکەی. بەو دەنگە خۆش و هێمنەتەوە کوتت:

– من هی ئێوەم. هی ئەم خەڵکە ئەدەب دۆستەم وا لە عەسرەوە چاوەڕێی منن. ئێوە چەندە شانازی بە بوونی من دەکەن لێرە، من دوو هێندە بە بوونتان بەختەوەرم. من شاعیری ئەم وڵاتەم و شاعیری هەمووتانم. من…

پاش چەپڵەیەکی زۆر درێژخایەن و هەستبزوێن کە جەماوەری نێو ساڵۆنەکە و دەرەوەی ساڵۆنەکە بۆیان لێدای، دەنگت هەڵبڕی و گۆرانیت کوت؛

(( فاتیمە دوو چاوی مەستت پڕ لە سێحر و جادووە، پڕ شەڕابی خۆشەویستی و ئارەقی یەزدانییە))

نازانم کامتان تا ئێستا بیرتان لەوە نەکردووەتەوە کۆتایی بە هەموو شتێک بێنن. بە بیرکردنەوەتان؟! بە ئەوینتان؟! بە ژیانتان؟! بە خۆتان و تەنانەت بە کتێب خوێندنەوەتان؟! ئەم بیرانەم لە کاتێکدا کردەوە کە لە ژووری کارەکەم قاوەیەکم لەسەر مێزەکە دانابوو و چاوم لەو تۆقلە وردانە دەکردەوە وا لەسەر قاوەکە دەجووڵانەوە. بیرم لە دوێنێ بەیانی دەکردەوە وا ئاکام تەلەفوونی بۆ کردم و وتی؛

((- بیرت دەکەم گوڵم. حەز دەکەم بتبینم.))

چاوێکم لە بوومی وێنەکێشانەکەم کرد وا نیگارەیەکی نیوەکارەی کچۆڵەیەکی قژ لوولی لەسەر کێشرابووەوە. دڕدۆنگ بووم کارەکەم تەواو کەم یان لەگەڵ ئاکام بچمە دەرێ. خۆشەویستیی ئاکام دنەی دەدام کارەکەم جێ بێڵم و لەگەڵی بڕۆم.

خرمەخرمی باران لەسەر جامی ماشێنەکە و دەنگی گۆرانیی (( فاتیمە دوو چاوی مەستت پڕ له سێحر و جادووە… )) زۆر چاک بردمیە خەیاڵێکی بێ کۆتایی. بەفر‌سڕی ماشێنەکە پەیتا پەیتا خۆم بەم لاو ئەولادا دەدا و شەقامی پێش ماشێنەکەی نیشان دەدا.

((- چییە، بیر لە چی دەکەیەوە؟!))

((- هیچ. بڕێک دەترسم.))

ئاکام دەنگی زەفتی ماشێنەکەی کەم کرد و بە سەرسووڕمانەوە چاوی لێ کردم و پرسی؛

((- لە چی دەترسی؟!))

((- لە هەموو شتێک. لە خۆم، لە تۆ، لە…))

نەیهێشت قسەکەم تەواو کەم و بە تووڕەیییەوە گوڕاندی؛

((-  بۆ مەگە من چیم کردووە؟! دەزانم. دەزانم لە چی دەترسی. تۆ هەر لە فکری خۆت دای و هیچی تر.))

سەرم بە جامەکەوە نا و بێدەنگ بووم. بیرم لەو ڕۆژە کردەوە وا بە ئاکامم کوت ((- قەیناکە. دەریشم کەن لە بەر تۆ قەبووڵی دەکەم.))

ئاکام کەم پێش دەهات ئاوا تووڕە بێ. ئەوە ساڵێکە پێکەوین و قەتم نەدیوە ئاوا تووڕە بێ. قژە درێژەکەی لەسەر ڕوخساری لادا و یەک بەخۆی مستێکی لە فەرمانی ماشێنەکەدا. دیسان قژی هاتەوە نێوچاوانی. بۆ ساتێک لێی ترسام. دەستم کێشا دەنگی زەفتەکەم زۆر کرد و گۆرانی ((فاتیمە دوو چاوی مەستت…)) نێو ماشێنەکەی تەنی. پاش ئەوەی گۆرانییەکە تەواو بوو ئاکام چاوێکی لێ کردم و دیتم گۆمی خوێنی چاوەکانی ڕووناک بووەتەوە.

((- کار و ئیشت چۆنە؟!))

((- باشە شکوور. لێی ڕازیم. ئەمڕۆ کوڕێک وێنەی خۆی و کچێکی بۆ هێنام تاکوو وەک تابڵۆکەی خۆم و خۆت وا لە ژووری کارەکەم هەڵمواسیوە، بە ڕەنگ بۆیان بکێشمەوە. شیعرێکشی پێدام لە بنەوەی بینووسم. شیعرەکە ئەوە بوو (لەم شارەدا هەر لێوێک، لێوێک ڕامووسێ، ڕامووسانی من و تۆیە… ) هەر ئەوندەیم لە بیرە. ))

چاوێکی لێ کردم و دەستی هێنا خستیە دەوری ملم و بە نازەوە کوتی؛

((- هەر دەستێ بخرێتە گەردن، دەستەملانی من و تۆیە…))

دواتر لە نێو پێکەنینی هەر دووکماندا کوتی؛

((- مامۆستا پەشێو. هی پەشێوی مەزنە ئەم شیعرە.))

ئەم حاڵەتە ئاکامی ڕاستەقینە بوو. ئەو ئاکامە بوو وا یەکەمجار لە زانکۆ هاتە نێو گرووپی نیگارکێشەکانی زانکۆ و قسەی لەگەڵ دابەستم. باسی وانەکان و تەنانەت باسی ڤەن گۆک و هونەر و هونەری مۆدێڕنیشی کرد و هەر چاوی لە چاوم بڕیبوو. بنەڕیشێکی کەمی هەبوو لەگەڵ قژێکی درێژ. زوو زوو دەستی بە دەوری لێو و سمێڵی دا دێنا خوارێ و قومێکی قاوە دەخواردەوە.

((-نێوی گرووپەکەتان چییه؟))

((- نێومان لێ نەناوە. تا ئێستا بیرمان لەوە… ))

((- ئەها نێوی بنێن نیگارکێشانی ژیان. زۆر نێوێکی تایبەتە. ))

ئەو ڕۆژە کوتم باشە، بەڵام قەتمان نێو لەسەر گرووپەکە دا نەنا. دوایی تەواو بوونی قاوەکەی ڕۆیشت.

((- منیش ئاخری ئەم پاییزە، دیوانە شیعرەکەم چاپ دەکەم. بەڵام دەترسم کەس نەیخوێنێتەوە. ))

لێزمەی باران بێ وچان دەباری. بەفرسڕەکە فریا نەدەکەوت. ئاکام بە قامکەکانی لەسەر فەرمانی ماشێنەکەی دەدا وەک ئەوەی مووسیقایەک بژەنێ.

((- کەم بێ هیوا بە کەم. ئەو شیعرە خۆشانەی تۆ مەگەر دەکرێ پێشوازی لێ نەکرێ؟! ))

هیچی نەکوت. ماشێنەکەی لە پێش کافەیەک ڕاگرت و چووینه ژوورێ. لەگەڵ چوونە ژوورێ دەنگی نزمی گۆرانیی (( فاتیمە دوو چاوی… )) هاتە گوێم. پاش کەمێک گاڕسۆنێکی تازە لاو هاتە لامان و داوای دوو هات چاکڵێک و کەیکێکمان کرد. لە کاتی خواردندا بووم کە ئاکام پرسی؛

(( – حەز دەکەی وەک کام هونەرمەند نیگارە بکێشیەوه؟))

کە سەرم هەڵێنا ڕووناکایی شەقامەکەی پشت سەری ئاکام لە چاومی دا و بۆ ساتێک ڕووخساری ئاکامم لێڵ دی. بەڵام هەستم کرد چاوەکانی چکۆڵە کردووەتەوە و چاوەڕێی وڵامی منە.

((- نازانم. من جارێ هەر وەک ئامێرێکی فتۆکۆپی کۆپی دەکەم. هەڵبەت بە دەست. بەڵام ئەگەر شتێک خەلق کەم پێم خۆشە شتێکی نوێ بێ. نەک لاسایی کردنەوەی ئەم و ئەو. ))

هەر دووکمان بێدەنگ بووین. ئامانج پاڵی بە کورسیەکەوە دا و دەستێکی بە قژی دا هێنا. دەستێکی بە دەوری لێو و سمێڵی دا هێنا و چاوێکی بە کافەکەدا گێڕا. هەر چەند من کەسی دیکەم تێدا نەدەدی.

((- ئەی خۆت؟))

((- خۆم چی؟! ))

((- دەتهەوێ وەک کێ دەنووسی؟! ))

((- ئەها. من… من وەک کەس نانووسم. هەڵبەت جاران لاساییم دەکردەوە بەڵام ئێستا دەمهەوێ قەڵەمم لە قەڵەمی کەس نەچێ. شێرکۆ و سوارەم زۆر خۆش دەوێ. نازانم ڕەنگە هی ئەوە بێ ئەوانیش وەک من ئاشقی کیژێکی چاو سەوزی باڵا بەرز بوون. ))

((- دەی دەی بە شێتم بزانە. ))

ئاکام بە تووڕەیییەوە مستێکی لەسەر مێزەکە دا و بە هێواشی کوتی؛

((- سەد کەڕەتم کوتووە لە ئاشق بوونی من دوودڵ مەبە… حاڵی هەی؟))

خۆم پێ‌ڕاگیڕ نەکرا و کوتم؛

((- ئەگە ڕاست دەکەی بۆ نایی بۆ خوازبێنیم. من لەبەر تۆ لە زانکۆ دەرکرام و قەبووڵم کرد بەڵام تو هەر دەڵێی ئەم مانگە نا ئەو مانگەی دیکە. لەبەر تەشریفت منداڵێکشم لە بار بردووە بەڵام تۆ هەر خۆت لە بێ‌خەیاڵی داوە. خۆشم دەوێی بەڵام ئاوا ناتوانم.))

خۆشم دەویست. هەستم دەکرد تەنیا کوڕێکە دەتوانێ دڵخۆشم کات. ئەو ڕۆژەی من و چەند هاوڕێیەکم چبووین بۆ شاخەوانی، ئاکامیش هات. لە گەڕانەوەدا پێشی پێ گرتم و کوتی ڕاوەست پێکەوە دەچینە خوارێ. لە هاوڕێکانم دوور کەوتینەوە و کوتی؛

(( – بیستوومە دەنگت خۆشە؟))

(( – چییە، ناکا بەهیوای بی لێڕە گۆرانیت بۆ بڵێم!؟ ))

وا بە ناز و بێدەنگییەوە چاوی لێ کردم نەمتوانی گوێڕایەلی نەبم. لەبیرمە گۆرانی (( ئاسمانی غەم))ی نەجمەت بۆ کوت و ئەو بێ ئەوەی شەرم بکات دەستی خستە نێو دەستم و لە کێو هاتینە خوارێ.

((- هەستە با بڕۆین.))

کە چووین تێچووی شتەکان حیساب کەین. سەرم سوڕما. بۆ ساتێک بوومە پەیکەرە. کابرای پشت باڕەکە، خۆمی بیست ساڵی داهاتوو بوو. قژە درێژەکەم نەمابوو. چاویلکەم له چاو دابوو. نێوچاوانم بڕێک چرچ و لۆچی تێدابوو. ڕیشم سپی تێکەوتبوو. بەڵام دەمزانی خۆمم. لە هیچ شتێک بەقەد ئەوە ئەرخایەن نەبووم. لەو کاتەدا وا شتەکانی حیساب دەکرد زوو زوو دەستی بە لێو و سمێڵیدا دێنا. ڕۆیشتینە دەرێ.

تازە لە کار دەرکراوی و نازانی چی‌بکەی. لە کافەیەکی تازە کراوەدا دانیشتووی. قژت لە دواوە بەستووە و قاوە دەخۆیەوە. پەیتا پەیتا دەستت بە دەوری لێو و سمێڵتدا دێنی. لە خەیاڵ هاتوویەتە دەرێ و بیر لەوە دەکەیەوە چۆن بوویەتە چل ساڵ و بە هیچکوێ نەگەیشتووی. ئێستا کە بێکار کراوی وەزعت زۆر شپرزەتر بووە. چاویلەکەت لەچاو دەکەی و لەسەر مۆبایلەکەت چاو لە وێنەی پیاوێکی هاوشێوەی خۆت دەکەی کە لە بنەوەی نووسراوە، پیاوێک لە ماڵەوە خۆی کوشت.

The post من شاعیری هەمووتانم appeared first on ژنەفتن.