کورتەچیرۆک Archives - ژنەفتن

لێنین [کەمێکیش ستالین]
– من لێنینم بینیوە.

– ئەی ستالین؟

– ستالین نا. بەڵام دەزانم ئەو دووانە کێشەیان زۆرە پێکەوە، بەجۆرێک نەکردەیە پێکەوە هەڵبکەن.

حەز دەکەیت چیرۆکی ستالین و لێنین باس بکەم؟

– بێگومان. کوردێک لێنینی بینیبێت یەکجار سەرنجڕاکێشە.

– بیرت بۆ لێنین نەچێت. مەبەستی من ڤڵادمێر نینە، ئەو لێنینەی من بینیم پشیلەیە. ستالین و لێنین دوو نێرە پشیلەی نیشتەجێی شاری ئێمەن.

– پشیلە؟

– بەڵێ پشیلە بوو.

– هههممم.

– هاوینی پار [ساڵی ٢٠٢٥] لە شاری کۆلن پشیلەیەکی نازدارم بینی، ناوی لینین بوو. بەڵام چ پشیلەیەک! نازدار و نیان، نەرم و نۆڵ و میهرەبان. هەتا دڵ بیەوێت هۆگر و میواندۆست. دیارە بزێو و پڕ وزە بوو. لە ماڵی خاتوونێکی شانۆکار دەژیا، لێنین و خاتوونی شانۆکار لەوە دەچوو لە ڕوحدا دووانە بن. هەردوو لە بەر دڵان، بەجۆرێک لە یەکەم چرکەی بینینەوە هەردووکیان گۆشەیەکی جێگیر لە دڵی بەرانبەردا دەستەبەر دەکەن.

خاتوونی شانۆکار باسی لەوە دەکرد؛ لە بنەڕەتدا لێنین لە لای ستالین بووە و لە ماڵی خاتوونێکی هاوڕێی پێکەوە نیشەجێ بوون. بەڵام ستالین یەکجار سەردەست و بێدڵ بووە بەرانبەر بە لێنین، پاش جەور و ستەمێکی زۆر لێنین چەند جارێک لە دەستی هەڵدێت، بەڵام نەوایەک نابینێتەوە تاکو بیکات بە داڵدە. نە کەس لێنین دەگرێتە خۆی و نە ستەمی ستالین کۆتایی دێت. لێنین لە سۆنگەی ستەمی ستالینەوە هەموو ڕۆژێک دۆزەخ بە چاو دەبینێت و مردن بە ئاوات دەخوازێت. خانمی خاوەن ماڵ ناچارە بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێت بۆ لێنین، چونکە لەو وایە خەتاکە هی لێنینە نەک ستالین. تومەز ستالین لە بنەڕەتدا خانمی خاوەن ماڵی بە هەڵەدا بردووە. ئەنجام پیاوی پۆڵایین ئەم لێنینە بەلەنگازە دەردەپەڕێنێت.

خانمی خاوەن ماڵ ڕوو لەم خاتوونە شانۆکارە دەنێت کە هاوڕێیەتی. داوای لێ دەکات بۆ ماوەیەک پەنای لێنین بدات. پەنای بدات و ستالینی داماو لە جەور و جەفای لێنین ئازاد بێت. خانمی شانۆکار دڵێکی هەیە لە پەڕەی گوڵ، دەروونێکی هەیە ئاوەدان بە ئاونگی دڵاوایی، ژنێکە گیانی پڕە لە تاڵەکانی ڕووناکی، لێنین دەگرێتە خۆی، دەرگای میهرەبانی و باوەشی گەرمی خۆی بۆ دەکاتەوە. بە ماوەیەکی زۆر کەم لێنین لە پەنابەرێتییەوە دەبێت بە ئەندامی ماڵەکە. خانم ماڵەکەی بە جۆرێک ڕێک دەخاتەوە لەگەڵ سەلیقە و حەزی لێنین بگونجێت. خانم دەبینیێت لێنین وەکو ئاوێکی رەوان دێت و دەچێت. ڕەنگێکی دیکە بە ماڵەکەی دەبەخشێت. لێنین دەبێت بە سەرچاوەی وزە و ئارامی بۆ خۆی و ماڵەکەی.

پاشان بۆ خانمی شانۆکار و لە ڕێگەی ئەمیشەوە بۆ خانمی پێشوو ئاشکرا دەبێت کە لە بنەڕەتدا لێنین ستەمکار نەبووە، بەڵکوو ئەوە ستالین بووە ستەمی لە لێنین کردووە و بەم دەردەی بردووە. خانمی شانۆکار لە باسی لێنیندا بە جۆرێک شتەکانی شی دەکردەوە وەکو ئەوەی لە ئاکتێکی یەکجار هەستیاری شانۆییدا بێت، دەیگوت؛

گەر ئەم لێنینە بەستەزمانە زاری هەبا دەمزانی چۆن داد و بێدادای خۆی سەبارەت بە ستەمی ستالین بە هەموومان دەگوت، چۆن زوخاوی لە دەست ئەو دیکتاتۆرە هەڵدەڕشت، بەڵام مخابن بێ زارە، بێ زار، جەخار.

لێنین لە کن خانمی شانۆکار ژیانێکی شاهانەی دەست پێ کرد. ژیانێکی پڕ شکۆ، ژیانێک بۆ کەم پشیلە دەستەبەر دەبێت. بەڵام ئەم لێنینە نەگبەتە، لەوە دەچێت “بەختەکەی لە ئەزەلەوە سیاچارە بووبێت”، بۆیە بەهاری ژیانی پڕ شکۆی، ماوەی مانەوەی لە ماڵی ئەم خاتوونە شانۆکارە درێژەی نەکێشا. هاوسێ و دراوسێ گەلەکۆمەیان لێکرد، بەناوی ئەوەی لێنین بزێوە، ڕێنمایی زاگۆنی ئاژەڵان پەیڕەو ناکات، وەخت و ناوەخت نازانێت، پەلاماری پشیلەکانی گەڕەکی داوە، بەچاوی خۆیان بینیویانە خواردنی لە دەم فڕاندوون، ئازاری هەندێکیانی داوە، هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەتوانن هەموو ئەم شتانە لە دژی لێنین بسەلمێنن، هەندێک جار بابەتی وەکو میزکردن و شتی دیکەیان بۆ لێنین دەهۆنییەوە کە خانمی شانۆکار بە توندی هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و ئامادەیە لە پێش هەموو دادگا و لەبەردەم هەموو دادوەرێکدا لە دژی ئەم شتانە داکۆکی لە لێنین بکات، کەچی زۆرینە، ئاخ زۆرینە، زۆرینە لە سەر هەق بوون و لێنینیان ناچار کرد نەک ئەو ماڵە بەڵکوو گەڕەکیش بەجێ بهێڵێت. بەڵێ واژۆیان کۆکردەوە و لێنین گەڕەکبەدەر کرا. ئاخ لێنینی داماو.

لەم شارەی ئێمە قەیرانی خانوو هەیە، ماڵ و نشینگە بە ئاسانی دەست ناکەون، هەیشبن یەکجار گرانن، لێرە بە پیشەی شانۆکاری دەڵێن؛ پیشەی بێ نان، بۆیە خانمی شانۆکارمان نەیتوانی ماڵ بگوڕێت و ناچاریان کرد دەستبەرداری لێنین بێت. لێنینیان سپارد بە چارەنووسی نادیار.

بزانە ژیان و دنیا هەروەها هاتووە و چووە، ئەم لێنینە بەستەزمانە وێڵ و ئاوارە کرا و ستالینیش هەر لە جێی خۆی و لە ناز و نیعمەتدایە.

خانمی شانۆکار هەست دەکات بەتەنیا ماوەتەوە، هەست دەکات ئەندامێکی ماڵەکەی بە داری زۆرێ دەربەدەر کراوە، هەست دەکات لە زوڵمی ستالینەوە تاکو ستەمی دەرودراسێ بەدی و ناهەقی درێژبۆتەوە، ناهەقییەک هیچ داد و هیچ دادگایەک، تەنانەت هیچ زاگۆنێک فریای ناکەوێت، خانمی شانۆکار دەڵێت؛

گەر زمانی هەبا ئێستا ئەو داماوە قسە بەنێوبانگ و کاریگەرەکەی هەملێتی هەزار پات دەکردەوە؛ “هەم یان نیم، ئەمە پرسیارەکەیە”. ئاخ لێنینی داماو چەند تاسەتم کردگە.

هەر کاتێک خانمی شانۆکار دەبینم بەشێک لە قسەکانی یان نمونەهێنانەوەی دەچێتەوە سەر باسی لێنین، لە جەوری ستالینەوە دەست پێ دەکات و بە گەلەکۆمەی دەرودراوسێ کۆتایی پێ دێنێت، منیش هەر جارێک خەیاڵ دەمداتە دەست بیرەوەری و بیرەوەرییش هەر جارە و دەمباتەوە بۆ لای رووداوێکی راستەقینەی تەمەنم؛

[چەپکێک لە وتەکانی لێنین]؛ کتێبێکی قەدەخە بوو لە هەشتاکاندا دەمانخوێندەوە. خوێندنەوەی ئەو کتێبە دەکرا مردنی پێوە بێت، بەڵام ئێمە دەمانویست، نەخێر ئامانجامان بوو بۆ ئەوەی لە فەلسەفە و هزری لێنین حاڵی بین بە گیانی خۆمان، بە ژیانی خۆمان باجەکەی بدەین، بۆچی؟ ئەوسا نەمدەزانی…

یان پەڕاوی [ستالین و چەک] تەنانەت جارێک لە باکوری نیشتمان گوێم لە سرودێکی شۆڕشگێڕانە بوو؛

[ستالین دگۆت سیلاح و سیلاح].

کاتێک خانمی شانۆکار دەربارەی لێنین دەدوێت، منیش هەر جارەی دەچمەوە لای گەوجێتییەکی تەمەنی خۆم و نەوە گیرۆدەکانی ئەوە ڕۆژگارەمان.

خانمی شانۆکار بە سیمایەکی خەمگین، بە دوو چاوی پڕ خوناو و بە زمانی زامدارەوە بەردەوام باسی لێنینم بۆ دەکات. بەڵام من؟

منیش هەندێک جاریش سەیرم، لە ناوەوە پێکەنین دەمگرێت، نەک بۆ چارەنووسی لێنین، نەک بۆ چیرۆکی خەمگینی خانمی شانۆکار، نەخێر، بیرئانین دەماتەوە بۆ کن کابرایەکی حولحولی عامودایی [رۆژئاوای نیشتمان].

جارێک لە عامودا کۆنفرانسێکی فراوانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردی رۆژئاوا ساز دەکرێت. کوردی ڕۆژئاوا حیزبیان یەکجار زۆر، گەر ئەوەندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان نەبێت بەدڵنیایی بەشی پەنجا ملیۆن کورد حیزبیان هەیە، ئەی چی؟ ئەم وەڵاتی ئەڵەمانەی کە ستالین و لێنین “هەردوو پسیک” تێیدا دەژین، هەشتا و سێ ملیۆن مرۆڤی تێدا دەژی، بەڵام ئەوەندەی کوردی ڕۆژئاوا حیزبی تێدا نییە.

– بەڕاستتە؟

– بچۆ لە ژیریی دەستکرد بپرسە ئازیزم، بچۆ لەو بپرسە ناچاریت بڕوا بە من بکەیت؟ نەخێر ناچار نیت. رێم بدە با باسی ئەو کۆنفرانسەی عامودات بۆ بکەم؛

نوێنەرانی حیزبە کوردییەکان لەو کۆنفرانسەدا هەر کامیان کاتێک هەڵدەستن بۆ ئاخافتن بە ڕستەیەکی لێنین دەست پێ دەکەن؛ [مینا هاوڕێ لێنین گۆتییە.. وەکو لێنینێ مەزن گۆتییە.. لێنین د جهەکی دە گۆتییە.. لێنین ب خوە وسا نەگۆتییە.. لێنین د ڤێ مژارێ دە جودا فکرییە.. لێنین د دەربارێ مافێ کێمنەتەو دە دبێژێ.. لێنین د ڤێ واری دە وەها دفکرێ.. لێنین، لێنین، لێنین ،،، و لێنین]

تاکو درەنگانی ئێوارە کۆنفرانس بەردەوام دەبێت و لە ئاسمانی کۆنفرانسیش بەردەوام ناڤ و هەڤۆکی لێنین دەبارێت.

کاتێک کۆنفرانس تەواو دەبێت، یارۆی حولحولیی عامودایی دبێژە، بەڵام بەو پەڕی متمانەوە دبێژە:

[ئیتر لەمەودوا جگە لە هەڤاڵ لێنین، هەر کەسێک باسی کوردایەتی بکات بڕوای پێ ناکەم].

مخابن لەبەر خەمی لێنین نەکردە بوو بەسەرهاتی ئەو کابرا حولحولییە بۆ خانمی شانۆکار بگێڕمەوە، ترسام شاش شتەکەم لێوەربگرێت.

ئێستا من هەر کاتێک خانمی شانۆکار ببینم دەبێت پرسیاری لێنینی لێ بکەم، نەیشپرسم ئەو بە پەیڤێکیش بێت دەچێتەوە سەر بابەتی لێنین و ستەمی ستالین و دەرودراوسێ لە دژی لێنینی داماو، هەرچەند دەڵێت؛

ئاخ لێنین داماو! مرۆڤ دڵی ژان دەکات. زاتەن ماڵەکەیشی وەکو سەردەمی لێنین ماوەتەوە بێ دەستکاریکردن، شوێنی خەوەکەی، کەرەستەی گەمەکردن و خواردنی، نوێنەکەی و هەموو هەموو شتەکانی لێنین ماونەتەوە. چما دڵی دێت لە ناویان بدات؟ باوەڕ ناکەم هەرگیز دڵی بێت.

بەڵام منیش بەردەوام لە ناخمدا خەم و خەندەیەک یەکانگیز دەبنەوە؛

خەمی ئاوارەبوونی لێنین و خەندەیەک کە یارۆی عامودایی و حاڵیبوونی وی لە دنیای سیاسەت سەرچاوەیەتی.

The post لێنین [کەمێکیش ستالین] appeared first on ژنەفتن.

پشیلە ڕەشەکە
سبەینێ دەمرم، بەڵێ سبەینێ دەمرم، هەر بۆیە ئەمڕۆ دەمەوێت بە جیهان بڵێم کە چی ڕووی داوە، بەڵکوو بەم وتنە، ئەم ڕۆحەی من لەو شتگەلە ترسناکە درێژبووانەی ناویدا ڕزگاری ببێت.

بەڵام گوێ بگرە! گوێ بگرە، پێویستە گوێبیستی ئەوە ببیت کە چلۆن من ڕووخاوم، کاتێک منداڵ بووم سروشتێکی باشی لە ڕۆحمدا بوونی هەبوو کە وای لێ دەکردم هەموو ئاژەڵێکم خۆشبوێت – هەموو جۆرە ئاژەڵێک، بەڵام بە تایبەت ئەو ئاژەڵانەی کە پێیان دەڵێین ئاژەڵی ماڵی؛ ئاژەڵگەلێک کە فێربوونە چۆن لەگەڵ مرۆڤدا بژین و ماڵەکانیان لەگەڵ یەکتریدا هاوبەش بکەن. شتێک لە خۆشەویستیی ئەم جۆرە ئاژەڵانەدا هەیە، وەک بڵێی ڕاستەوخۆ بۆ دڵی مرۆڤ قسە بکەن، کە پێ دەچێت لە ئەزموونەوە فێری ئەوە بووبێتن. چەندە ناتەواو و ناجێگیرە خۆشەویستیی مرۆڤەکانی دیکە. کاتێک هاوسەرگیریم کرد زۆر گەنج بووم. دەبێت درک بەو خۆشییە بکەیت کە هەستم دەکرد خێزانەکەم هاوشێوەی من خۆشەویستیی خۆی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا بەش دەکرد. ماوەیەکی زۆری نەبرد خێزانەکەم چەند جۆرێک لە ئاژەڵی ماڵیی هێنا بۆ ماڵ کە لە خۆشەویستترین جۆریان بوون. باڵندەمان هەبوو، چەند جۆرێکیش لە ماسی، سەگێکی باش و پشیلەیەک. پشیلەکە ئاژەڵێکی جوان بوو، خاوەن قەبارەییەکی گەورەی ناباو بوو و بە تەواوی ڕەش بوو، ناوی “پلوتۆ”م لە پشیلەکە نا – ئەمەیان ئەم ئاژەڵە بوو کە لە سەرجەمیان زیاتر خۆشم دەویست…

خۆم بە تەنیا خواردنم پێی دەدا، بۆ هەر قوژبنێکی ماڵ ڕۆیشتبام دەهات بەدوامدا. تەنانەت هەندێک جار بە سەختی لە ماڵ دەمهێشتەوە، بگرە تا سەر شەقامەکانیش شوێنم دەکەوت. هاوڕێیەتییەکەمان درێژەی کێشا، بەم شێوەیە، بۆ ساڵانیک. هەر چۆنێک بێت بە درێژاییی ئەم ماوەیە، کەسایەتیی خۆم بە تەواوی گۆڕدرا. دەستم کرد بە خواردنەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە شەراب و خواردنەوەکانی ترم دەخواردنەوە. بە تێپەڕبوونی ڕۆژەکان هەستی خۆشەویستی لە ناخمدا لاواز دەبوو؛ زوو هەڵدەچووم، پێکەنین و خەندە دوو شت بوون کە لە بیرم کردبوون. خێزانەکەم و ئاژەڵە ماڵییەکانم، جگە لە پشیلەکە، وایان کرد کە هەست بە گۆڕانێک لە کەسایەتیی خۆمدا بکەم. شەوێکیان زۆر درەنگ لە مەیخانە هاتمە دەرەوە و بۆ ماڵەوە کەوتمە ڕێ، لەکاتێکدا کە من ئێستاکە بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاتەکانم بۆ خواردنەوە تەرخان کردووە، هەر بۆیە لە ڕۆیشتندا هەنگاوەکانم ناجێگیر بوون، بە زەحمەت چوومە ناو ماڵەوە، هەر کە چوومە ماڵەوە، بینیم – یان پێم وا بوو “پلوتۆ”م بینی – پشیلەکە، هەوڵی دەدا خۆی لە من دوور بخاتەوە، فەرامۆشم بکات.

ئەم کردارە، لەلایەن ئاژەڵێکەوە کە هێشتا لام وا بوو خۆشی دەوێم، نائاسایی منی تووڕە کرد، خەریک بوو ڕۆحم لە بەدەنم دەربێت. چەقۆیەکی بچووکم لە گیرفانی چاکەتەکەمدا دەرهێنا و کردمەوە. دواتر گەردەنی ئاژەڵە بەستەزمانەکەم بە توندی گرت، ئینجا بە جووڵەیەکی خێرا چاوێکی تەژی لە ترسی ئەوم دەرهێنا! دوای ماوەیەك، هێواش هێواش پشیلەکە باشتر بوو. ئەمە ڕاستییە، ئەو کونەی سەر ڕوخساری کە پێشتر چاوەکەی تێدا بوو، ئێستا شوێنێکی جوان نییە بۆ سەیرکردن؛ بەڵام پشیلەکە چیدی ئازاری پێ نەگەیشت، چونکە ون بوو. وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا، هەر چۆنێک بێت، هەندێک جار کە دەمبینی و لێی نزیک دەبوومەوە، بە بینینی من ڕایدەکرد، ئەی پێویست نییە ڕابکات؟ هێشتا تووڕەی نەدەکردم. درکم بە دەرکەوتنی هەستێکی نوێ دەکرد لە ناخمدا. کەسێک کە بۆ سەدەها جار درکی بەوە نەکردووە کە کارێکی هەڵە دەکات، ئێستاش ئەنجامدانی چەند کارێکی خراپ بەبێ هۆکار کە دەزانێت پێویست ناکات بە ئەنجامدانیان؟ ئایا ئێمە ئەو بوونەوەرە (مرۆڤ) نین کە بە هێزەوە هەنگاو دەنێین؟

ڕۆژێکیان، زۆر بێبەزەیییانە، پەتێکی بەهێزم بە گەردەنی پشیلەکەمەوە بەست و بردم بۆ ژێرزەمینی ماڵەوە بە یەکێک لە دارەکانی بنمیچەکەدا لەسەر سەرمەوە هەڵمواسی. بە هەڵواسراوی هێشتمەوە تاکو مرد. بە هەڵواسراوی سەیرێکیم کرد کە مردبوو، چاوم پڕ بوون لە فرمێسک، هەڵمواسی لەبەر ئەوەی دەمزانی خۆشی دەوێم، چونکە هەستم دەکرد هیچ هۆکارێکم پێ نادات تاکو ئازاری بدەم، چونکە دەمزانی ئەو کارەی من تەواو کارێکی هەڵە و خراپە؛ گوناهێکی مەرگئاسا بۆ ئەبەد تەواوی ڕۆحمی گرت، مەزنتر لە خۆشەویستیی خودا. هەمان شەو، هەر کە ڕاکشام تا بخەوم، لە پەنجەرە کراوەکەمەوە گوێبیستی هاوار و ناڵەی دراوسێکانم بووم. لەسەر جێگاکەم هەستام و بینیم کە تەواوی خانووەکە تەژی بووە لە ئاگر، ماڵەکەم وا دەسووتێت، بە سەختییەکی زۆر خۆم و خێزانەکەم ڕزگارمان بوو. کاتێکیش هاتینە دەرەوە لە خانووەکە، هەموو ئەوەی لە تواناماندا هەبوو، ئەوە بوو کە ڕابوەستین و سەیری دیمەنی خانووەکەمان بکەین کە گڕ دەگرێت. تێبینیی پشیلەکەم کرد کە دەسووتا، ئەو پشیلەیەی کە بە مردوویی و هەڵواسراوی لە ژێرزەمینەکەدا بە جێم هێشت. وا پێ دەچوو کە ئەمە کاری پشیلەکە بووبێت، بە شێوەیەکی نادیار خانووەکەی سووتاندبێت وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەرامبەر بە کارە قێزەوەنەکەم.

مانگەکان تێدەپەڕین، نەمدەتوانی خەیاڵی ئەم پشیلەیە لە هزرم دەربهێنم. شەوێکیان لە مەیخانە دانیشتبووم، وەک هەمیشە دەمخواردەوە، لە گۆشەی مەیخانەکەدا شتێکی ڕەشم بینی کە پێشتر هەرگیز نەمبینیبوو. ڕۆیشتم سەیری بکەم  ئاخۆ ئەمە دەبێ چی بێت. پشیلەیەک بوو، پشیلەیەک تەواو هاوشێوەی “پلوتۆ”. دەستێکم بەسەر لەشیدا هێنا و ماڵیم کرد. دەستم بە نەرمی بەسەر پشتیدا تێپەڕ دەبوو. پشیلەکە ڕابوو و پشتی خۆی بە پێچەوانەی ئاراستەی دەستم سووڕاند. لە ناکاو تێگەیشتم لەوەی کە من ئەم پشیلەیەم دەوێت. ڕۆیشتم تا لە خاوەنمەیخانەکەی بکڕم، بەڵام ئەو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە هەرگیز ئاژەڵێکی وای لێرە نەبینیوە. هەر کە مەیخانەکەم جێ هێشت، شوێنم کەوت، منیش ڕێگەم پێی دا بۆ ئەوەی شوێنم بکەوێت. لە کاتێکی کەمدا بووە ئاژەڵە ماڵییەکەی خۆم و هاوسەرەکەم.

بەیانییەک دوای ئەوەی کە هێنامە ماڵەوە، بینیم ئەم پشیلەیە وەک “پلوتۆ”یە، تەنها چاوێکی هەیە. ئەرێ ئەمە چۆن دەکرێ من شەوی پێشتر تێبینیی ئەوەم نەکردبێ؟ ئەم ڕاستییە وای لە خێزانەکەم کرد کە زێدەتر پشیلەکەی خۆشبوێت. بەڵام من بە پێچەوانەوە، هەستم بە هەستگەلێکی ڕقاوی دەکرد کە لەناو لەشمدا تەوژمی دەدا. بەرزبوونەوەی ڕق و کینەکانم دژ بەم ئاژەڵە تەنها وای لەو پشیلەیە دەکرد کە زێدەتر و زێدەتر منی خۆشبوێت. شوێنم دەکەوت، هەمیشە بۆ هەموو جێیەک بەدوامدا دەهات. کاتێک دادەنیشتم، خۆی لەژێر کورسییەکەی مندا درێژ دەکرد. کاتێکیش کە هەڵدەستامە سەر پێ، دەهاتە نێوان قاچەکانم، هەندێک جار وای لێ دەکردم کە بکەوم. بۆ هەر شوێنێک ڕۆیشتبام، هەمیشە لەوێ بوو. شەوانە خەونم پێوە دەبینی. ئەمە وای دەکرد کە ڕقم لەم پشیلەیە ببێتەوە! ڕۆژێکیان خێزانەکەم بانگی کردم بۆ ژێرزەمینی خانووە سووتاوەکەمان کە بە ناچاری لەوێ دەژیاین. هەر کە چوومە خوارەوە، پشیلەکە وەک هەمیشە دوام کەوت، بە ژێر قاچەکانمدا ڕایکرد، خەریک بوو بمکەوێنێت. لە ناکاو تووڕەیی و هەڵچوونێک دایگرتم، دەستم دایە چەقۆیەک و ڕاستەوخۆ بۆ ئاراستەی پشیلەکە وەشاندم. بە خێرایی، خێزانەکەم دەستەکانی لە بەرامبەرم دەرهێنا و قۆڵمی گرت. ئەمەیان زیاتر منی تووڕە کرد و بەبێ بیرلێکردنەوە، چەقۆکەم سووڕاند خستمە ناو دڵیەوە؛ چەقاندم بە سنگیدا! کەوتە خوارەوە و بەبێ ئەوەی دەنگێکی لێوە بێت، مرد. چەند ساتێکم تەرخان کرد بۆ دۆزینەوەی پشیلەکە، بەڵام ڕۆیشتبوو. هەندێک کاری تر هەبوو کە دەبووایە ئەنجامیان بدەم، چونکە دەمزانی پێویست بوو خێرا چارەیەک بۆ ئەم لاشە مردووە بدۆزمەوە. لە ناکاو تێبینیی شوێنێکی ژێرزەمینەکەم کرد؛ دیوارەکەی، دیواری ژێرزەمینەکە بە بەرد پڕ کرابوو بۆ ئەوەی شوێنی ئاگردانە کۆنەکە بگرێتەوە. دیوارەکە زۆر بە پتەوی دروست نەکرابوو و هەستم کرد زۆر بە ئاسانی دەتوانم ئەو بەردە ڕیزکراوانە بهێنمە خوارەوە. لە پشتەوەی بەردەکان، وەک ئەوەی کە دەزانم پێویستە شوێنێکی لێ بێت، کونێکی گەورەی لێ بێت کە توانای شاردنەوەی لاشەیەکی هەبێت. بە هێزێکی زۆرەوە لاشەکەم بردە ناو کونەکەوە و بە هۆشیارییەوە بەردەکانم بە ڕیزکراوەیی لەسەر یەک و لە هەمان شوێنی خۆیان دانایەوە. زۆر دڵخۆش بووم بەوەی کە تەنانەت یەک کەسیش هەست بەوە ناکات کە بەردێک لەم بەردانە جووڵابێت. ڕۆژەکان تێدەپەڕین. هێشتا هیچ پشیلەیەک دیار نەبوو. خەڵکانێکی کەم دەهاتن و پرسیاری خێزانەکەی منیان دەکرد، منیش زۆر بە سادەیی وەڵامیانم دەدایەوە. پاشان ڕۆژێکیان چەند ئەفسەرێکی پۆلیس هاتنە ماڵەکەم. دڵنیا بووم لەوەی کە هیچیان پێ نادۆزرێتەوە، داوام لێ کردن کە بێنە ژوورەوە و کاتێک پشکنینیان دەکرد، لەگەڵیان ڕۆیشتمە ژوورەوە. لە کۆتاییدا ڕۆیشتن بۆ ژێرزەمینەکە و هەموو کون و قوژبنێکیان پشکنی. بە بێدەنگییەوە تەماشای ئەوانم دەکرد و هەر وەکوو پێشگۆییم کردبوو، هیچیان نەدۆزییەوە. بەڵام هەر کە خەریک بوو دووبارە بڕۆن بۆ سەرەوە، هەستم دەکرد چەند هێزێکی شاراوە لە ناخمدا وام لێ دەکەن کە نهێنییەکە بۆ ئەفسەرەکان باس بکەم، تاکو بیزانن، کە من براوە بووم لەم شەڕەدا.

وتم: “دیواری ئەم ژوورە، زۆر بە باشی چێ کراوە؛ کۆنەخانوویەکی دڵگیرە.” هەر کە قسەم دەکرد بەو دارەی دەستمەوە لەو دیوارەم دەدا کە لە پشتەوەیڕا لاشەی خێزانەکەمی لێ بوو. لە ناکاو درکم بە هەستێکی ساردوسڕ کرد کە لە پشتەوە، قیژەیەکی بەرز لە دیوارەکەوە هات. بۆ چەند ساتێکی کەم ئەفسەرەکان سەیری یەکتریان کرد. بە خێرایی دەستیان کرد بە هێنانەخوارەوەی بەردە ڕیزکراوەکان و لە چەند کاتێکی کەمدا لە پێش خۆیاندا لاشەی خێزانەکەی منیان دۆزییەوە. لاشەیەک دەرکەوت ڕەشئاسا و خەڵتانی خوێنی وشک ببوو. بۆنەکەی وەک ئەوە وا بوو کە دە ساڵان لە پشت ئەم دیوارەوە بووبێت. لەسەر سەری لاشەکە، چاوێکی تەژی لە ئاگری لێ بوو، دەمە کراوە گەورەکەی خوێنی لێ دەهات، پشیلەکە بوو کە لەسەر سەری لاشەکە دانیشتبوو، هاواری بۆ تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەکرد!

The post پشیلە ڕەشەکە appeared first on ژنەفتن.

خشتەی… لێکدانەکان!
لە بەرامبەر ئاوێنەکەدا وەستا، زوڵفە سپییەکانی دایکی ئالۆزکاو بە لاجانگیدا چنگیان تێ دەکرد، بۆ؟ … بیری کەوتەوە کاتێک دەڕۆشت بۆ قوتابخانە، ئەو کاتەی کە خشتەی لێکدانی لەبەر نەبوو و مامۆستا بە پێنووسەکەی لە سەر دەستی دەدا و دەیگوت: خشتەی لێکدان لەبەر کە! خشتەی لێکدان لەبەر کە! خشتەی لێکدان لەبەر کە! دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە دایکی دەبینی کە لە سووچێکی مەتبەقدا، چاوەکانی ئاوسا بوون و هەم دیسان خەسووی بە ژاری زاری شیتاڵ شیتاڵی کردبوو. کاتی نانی نیوەڕۆ بوو، ئێستەکە مێردەکەی دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە. ترسێکی تاڵ زمانی لە پەلوپۆ خست. چاوی قوچا و وەک هەمیشە تەنها گریا بوو. کاتێک دەستەکانی کچەکەی دەبینی کە جێگەی لێدانی پێنووسەکە ئاوساوە، دەیگوت کچم خشتەی لێکدان لەبەر کە! من نەمزانی خشتەی لێکدان چەندە گرنگە. دوو بدەی لە دوو دەبێتە چوار. چاوم قوچاو و کردم بە سێ. ڕۆحم لە ژێر بێدەنگیدا تەزی. چۆڕەم لێکەوت، شیرم نەما، پوورە پیرەت بە گۆچانی نەستەق و توانج چەند جار لێی دام. لە باتی دە پێنجم لە بیست کەم کرد. چاوم قوچا و سەراسێم گرت. کچەکەی تەنها چرپاندی بە گوێیدا پێی مەڵێ نەخۆش بووم و نەمتوانی لەبەری کەم، فەلاقەم ئەکا. چاوت لێم بێت ئەویش لێم ئەدا.

چەند خولەک لەمەوبەر زەنگی تەلەفونەکە لێی دا! زیڵەی تارا… نیڕە و تێخووڕینی … کاکەی. ئەلەو… ئەلەو… دایخستبوو. دەستی وشک بوو. زیڕەی فرمێسک تکایە ئێسقانی. زیڕەی ئیسقان بوو؟ نا زیڵەی تارا… زیڵە یان زیڕە، خشتەی… لێکدان بوو، لێکدان یان لێدان؟ خشتەی… لێییییدان بوو.

چاوی نوقاند و کردییەوە. جلەکانی قوتابخانەی لەبەر کرد. خۆی بوو یان کچەکەی!؟ کتومت خۆی. دەستی ڕاگرت بۆ مامۆستا. سێ جار لێی دا. قژئاڵۆز و چاو ئاوساو و دەست کۆڵەوار.

The post خشتەی… لێکدانەکان! appeared first on ژنەفتن.

“ئەی من کێم؟”
لەسەری کۆڵانێک، پێش ئەوەی وەرسووڕێمەوە و بچمە سەر ڕێڕەوی شەقامی سەرەکی، هەر ئەوەندەم زانی، پۆلێک پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر تاقمێک دز کە تازە بانکێکیان تاڵان کردبوو و لە هاتنەدەرێدا بوون.

هەردووک لا چەکیان لێک‌هەڵکێشا و پێش‌ ئەوەی تەقە بکەن؛ پاشەوپاش گەڕامەوە کۆڵانەکە، نەوەک فیشەکێکی وێڵەکیم بەربکەوێ!

سووچێکی تەنگەبەرام چاو پێکەوت، بە خۆم گوت، لێرە پەنا دەگرم هەتا ئەو شەڕەسەیە لایەکی وەلایەکی دەکەوێتەوە.

کوتوپڕ یەکێک لە دزەکان بە هانکەهانکەوە خۆی خزاندە پەناگا تەنگەباراکەی منەوە. من هەڵترووشکابووم، ئەویش ڕێک بەرانبەرم هەڵترووشکا و بە ترس و لەرزەوە هەردووک دەستی کردە سپەر بۆ سەری.

چەند چرکەی نەبرد، دزێکی دیکە هات، چاوێکی خێرای بە پەناکە و من و هاوڕێکیدا خشاند و کە دیتی جێی خۆحەشاردان بۆ ئەو نەماوە، فیشەکێکی بەسەر دڵی هاوڕێکەیەوە نا و فڕێیدا ئەولاوە و لەجێی ئەو ڕوو بە من پەنای گرت.

بە خۆم گوت، ئەگەر خێرا نەیکوژم، منیش دەکوژێ، بۆیە لەگەڵ ئەوەی هێشتا دوو چرکەی نەبردبوو کە ڕووبەڕووم دانیشتبوو، بە پڕتاو تاوم دایە کۆڵتەکەی و تەقەم لێ کرد! فیشەکی لێ نەهات، جیکەی لێ هات! هەستم کرد کوڵتەکەی کۆڵتی یاریی منداڵانە. ئەی باشە چۆن توانیی هاوڕێکەی خۆی پێ بکوژێ؟ لە ترسی ئەوەی تۆڵەی ئەو هەوڵی کوشتنەیم لێ بکاتەوە، بە پەلەپڕووزە خۆم خستە سەر زگی و هەردووک دەستم لە تینتینۆکەی قایم کرد. هەرچیم دەکرد قڕخەبڕ نەدەبوو. ئاخرییەکەی دوای چەند خولەک ڕێک گوشینی گەرووی، بە چاوی زەقەوە لە کاتێکدا کە دەیهەویست بە جووڵەی لێوەکانی شتێکم پێ بڵێ، گیانی دەرچوو، هەر ئەو گیانی دەرچوو، منیش لە نەخۆشخانەیەک بە چاوی زەقەوە وەهۆش هاتمەوە.

دکتۆرێک کە دیاربوو پێش ئەوەی ڕاست بمەوە، بۆ پشکنین سەری بەسەردا گرتبووم، هەنگاوێکم لێ کشاوە و چووە دۆخی بەرگرییەوە. یەکەم شتێک کە دوای وەئاگاهاتنەوەم لە خۆم پرسی ئەوە بوو: “باشە من ئەو کابرایەم بۆ خنکاند؟ خۆ ئەگەر ئەو بیهەویستبووایە من بکوژێ، هاوڕێکەی خۆی نەدەکوشت!؟”

کە ڕووم وەرسووڕاند، پۆلیسێک لەو لاوە وەک پاسەوان بە سەرسەرمەوە وەستابوو.

کە بەرچاوم ڕوون بووەوە و بڕێکی دیکە هۆشم هاتەوە بەرخۆم، تەماشا دەکەم کوڕە خۆ دکتۆرەکە هەر دزەکەیە وا خنکاندبووم! جارێکی دیکە لە پۆلیسەکە وردبوومەوە؛ ئێ، کوڕە خۆ پۆلیسەکەش دوانەی دزەکەیە وا بە فیشەک کوشتی! خەریک بوو شێت دەبووم، لەگەڵ‌ئەوەی هەستم بە ژانێکی زۆر لەسەر قوڕگم دەکرد بە هاوارەوە گوتم: “ئاوێنەیەکم بۆ بێنن، دەمهەوێ بزانم ئەی من کێم؟!”

The post “ئەی من کێم؟” appeared first on ژنەفتن.