ژیل دۆلووز, Author at ژنەفتن

مه‌زنترین فیلمی ئێرله‌ندی
کێشه‌

ئه‌گه‌ر‌ ئه‌وه‌ ڕاست بێت وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئۆسقۆفی ئێرله‌ندی بێرکێلی[1] ده‌یڵێت، که‌ بوون، به‌ مانای‌ خۆدرککردن دێت (esse est percipi) ئایا ده‌کرێت له‌ درک[2] هه‌ڵبێی؟ چون ده‌توانین ببینه‌ که‌سێکی نادرککراو؟

مێژووی کێشه‌که‌

ڕه‌نگه‌ بتوانین وێنای ئه‌وه‌ی بکه‌ین که‌ هه‌موو چیرۆکه‌که‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ (بێرکێلی)یەوه‌، که‌ به‌پێی پێویست سه‌باره‌ت به‌ بوونێکی خۆدرککردن و( درک) قسه‌ی کردووه‌. ئه‌و ڕۆڵه‌ی که‌ ته‌نیا له‌لایه‌ن بۆستێن کیتون[3] ده‌توانرا بگێڕدرێت، ‌ڕۆڵی ئۆسقۆف بێرکێلییه‌. یان به‌شێوه‌یه‌کی تر ڕێڕه‌وێکه‌ له‌ ئێرله‌ندییه‌که‌وه‌ بۆ ئێرله‌‌ندییه‌کی تر، له‌ بێرکێلییه‌وه‌ که‌ درکی هه‌بووه‌ و درکی به‌ خۆی کردووه‌، بۆ بێکت که‌ «هه‌موو به‌خته‌وه‌رییه‌کی percipere  و  percipi » تا کۆتایی برد و ته‌واوی کرد. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت به‌شێک له‌ فیلمه‌که‌ (یان به‌شێکی جیاکراوه‌ له‌م مه‌سه‌لانه‌) له‌به‌رچاو بگرین که‌ که‌مێک جیاوازتر بێت له‌وه‌ی بێکت خۆی.

بارودۆخی کێشه‌که‌

ره‌نگه‌ چه‌ند شتێکی ته‌حه‌مولنه‌کراو له‌ خۆدرککردندا بوونی هه‌بێت. ئایا ئه‌م خۆدرککردنه‌ له‌لایه‌ن که‌سی سێیه‌مه‌وه‌یه‌؟ نه‌خێر، پاشان که‌سه‌ سێیه‌مه‌ درکه‌ گریمانه‌یییه‌کان له‌ په‌لوپۆ ده‌که‌ون له‌وکاته‌ی که‌ هه‌رکامه‌یان هه‌ست ده‌که‌ن نه‌ک به‌ ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌وی تره‌وه‌ به‌ڵکوو له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ درک کراون. که‌واته‌ ئایا چه‌ند شتێکی ترسناک له‌ نێو خۆدرککرندا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام چی؟

پێدراوه‌کانی کێشه‌که‌

تا ئه‌وکاته‌ی درک یان (کامێرا) له‌ پشته‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌که‌دایه‌، مه‌ترسیدار نییه‌، چونکه‌ درک به نائاگایی [له‌ لایه‌ن که‌سایه‌تییه‌که‌وه‌] ده‌مێنێته‌وه‌. درک کاتێک که‌سایه‌تییه‌که‌ ده‌خاته‌ چوارچێوه‌ی خۆیه‌وه‌ که‌ له‌ گۆشه‌یه‌کی لاره‌وه‌ لێی نزێک ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ خۆدرککردن به‌ئاگا دێنێت. به‌شێوه‌یه‌کی باو ئه‌وه‌ ده‌ڵێین که‌ که‌سایه‌تییه‌که‌ ئاگایی سه‌باره‌ت به‌ خۆدرککردنی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و «دێته‌ نێو percipi » له‌ کاتێکدا که‌ کامێراکه‌ له‌ پشته‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌که‌دا له‌ گۆشه‌ی 45-پله‌دا له‌ سووچێکه‌وه‌ بۆ سووچێکی تر تێدەپه‌ڕێت.

بابه‌تی یه‌که‌م: دیوار و پلیکانه‌، ئه‌کشن[4]

که‌سایه‌تییه‌که‌ ده‌توانێت به ‌ڕۆیشتنی خێرا به‌ ته‌نیشت دیواره‌که‌وه‌ مه‌ترسی سنووردار بکات. له‌ ڕاستیدا  ته‌نیا یه‌ک سووچی هه‌ره‌شه‌ئامێزی هه‌یه‌. ڕێکردنی که‌سایه‌تییه‌ک به‌ درێژاییی دیواره‌که‌ یه‌که‌م ئه‌کتی سینه‌ماتۆگرافیکه‌ (زۆربه‌ی سینه‌ماکاره‌ گه‌وره‌کان ئه‌م شته‌یان تاقی کردووه‌ته‌وه‌). ئه‌کشن به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا زۆر ئاڵۆز ده‌بێت کاتێک ببێته‌ ستوونی یان حه‌ڵقه‌یی، وه‌کوو ئه‌وه‌ی سه‌ر پلیکانه‌که‌، پاشان گۆشه ‌و سووچه‌کان به‌پێی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ میحوره‌کان به‌دوایه‌کدا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، هه‌موو جارێک گۆشه‌نیگای 45 پله‌ تێده‌په‌ڕێنێت، که‌سایه‌تییه‌که‌ ده‌وستێت، له‌ کرده‌ و ئه‌کشن ده‌وستێت، خۆی ده‌نووسێت[به‌ شوێنێکه‌وه‌ ]، و ئه‌و به‌شه‌ی ده‌موچاوی که‌ به‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ به‌ ده‌ست داده‌پۆشێت، یان به‌ ده‌سته‌سڕێک یان ئه‌و پارچه‌ قوماشه‌ی که‌ له‌ کڵاوه‌که‌ی هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌. ئه‌مه‌ بابه‌تی یه‌که‌م بوو، درکی ئه‌کشن، که‌ ده‌کرێت ڕێگری لێ بکرێت له‌ ڕێگای ڕاگرتنی کرده ‌و ئه‌کشنه‌وه‌.

بابه‌تی دووه‌م: ژووره‌که‌، درک

ئه‌مه‌ دووه‌م ئه‌کتی سینه‌ماتۆگرافیکه‌، ناوه‌وه‌، ئه‌و شته‌ی له‌نێو دیواره‌کاندا ڕوو ده‌دات. پێشتر، که‌سایه‌تییه‌که‌ وه‌کوو که‌سێکی درککه‌ر سه‌رنجی نه‌ده‌ده‌رایه‌: ئه‌وه‌ کامێراکه‌ بوو که‌ ئه‌وی بۆ درکێکی «کوێر»ئاماده‌ ده‌کرد، واته‌ ئه‌وه‌ی پێویست بوو بۆ کرده‌ی ئه‌و. به‌ڵام ئیستا کامێراکه‌ ئه‌و له‌ ژووره‌که‌دا درک ده‌کات و که‌سایه‌تییه‌که‌ ژووره‌که‌ درک ده‌کات: هه‌موو درکێک دوو هێنده‌ ده‌بێت. پێشتر، که‌سایه‌تییه‌ سێیه‌مه‌کان ده‌یانتوانی به‌شێوه‌یه‌کی هێزه‌کی درکی که‌سایه‌تییه‌که‌ بکه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن کامێراکه‌وه‌ ڕێگریان لێ کرابوو. ئیستا، که‌سایه‌تییه‌که‌ خۆی درک ده‌کات و ئه‌و شتانەشی که‌ درکی پێ ده‌که‌ن ده‌بنه‌ ئه‌و شته‌ی که‌ هه‌رکامه‌یان ئه‌و تووشی‌ درک ده‌که‌ن‌: نه‌ک به‌ ته‌نیا ئاژه‌ڵه‌کان، ئاوێنه‌کان، وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی خودا، فۆتۆکان، هه‌روه‌ها قاپ و قاچاخه‌کان (به‌ هەمان شێوه‌ ئازنشتاین له‌ زمانی دیکنزه‌وه‌ ده‌ڵێت: کترییه‌که‌ ته‌ماشام ده‌کات…). شته‌کان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ له‌ مرۆڤه‌کان مه‌ترسیدارترن: ناتوانم درکیان بکه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان درکم نه‌که‌ن، هه‌موو درکێک وه‌کوو ئه‌مانه‌ درککردنی درکه‌. ڕێگەچاره‌ی دووه‌م بریتییه‌ له‌ کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان، داپۆشینی ئاوێنه‌که‌، داپۆشینی شته‌کان، دڕاندنی وێنه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌که‌، دڕاندنی فۆتۆکان: ئه‌مه‌ له‌ناوبردنی درکی دووهێنده‌یه‌. که‌مێک پێش ئێستا، له‌نێو شه‌قامه‌که‌دا، که‌سایه‌تییه‌که‌ هێشتا شوێن ـ کات،  به‌ تایبه‌ت به‌شه‌ جیاوازه‌کانی ڕابردوو (ئه‌و وێنانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیگرتبوو) له‌ به‌رده‌ستدا بوو. له‌ ژووره‌که‌دا، هێشتا هێزی پێویستی هه‌بوو بۆ ڕێکخستنی وێنه‌کان که‌ ئه‌ویان گه‌ڕاندبووه‌وه‌ بۆ درک. به‌ڵام پاش که‌مێک ئه‌وی هیچی له‌ به‌رده‌ست نییه‌ جگه‌ له‌ کاتی ئێستا، له‌ فۆرمی ژوورێکی به‌رته‌سکی داخراودا که‌ له‌وێدا هه‌موو ئایدیایه‌کی کات و شوێن، هه‌موو وێنه‌یه‌کی ئیلاهی، مرۆیی و ئاژه‌ڵ و شته‌کان له‌ناوچووه‌. ته‌نیا شتێک که‌ ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌سکه‌مله‌که‌یه‌[5] له‌ ناوه‌ڕاستی ژووره‌که‌دا که‌ باشتر له‌ هه‌ر نوینێک، باشترین که‌ره‌سته‌یه‌ که‌ پێش یان پاش پیاوه‌که‌ بوونی هه‌یه‌، که‌ ئێمه‌ له‌نێوان فه‌زای عه‌ده‌مدا ڕاده‌گرێت (چوون ـ و ـ هاتن).

بابه‌تی سێیه‌م: ئه‌سکه‌مل، کاریگه‌ری

که‌سایه‌تییه‌که‌ ده‌یتوانی له‌سه‌ر ئه‌سکه‌مله‌که‌ دانیشێت و له‌وێدا سه‌رخه‌وێک بشکێنێت، تا ئه‌وکاته‌ی درکه‌کان له‌ناوبچن. به‌ڵام درک هێشتا له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌سکه‌مله‌که‌ چاودێری ده‌کات، که‌ له‌وێدا هه‌ردوو لاکه‌ی هاوکات له‌ به‌رده‌ستدایه‌. وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ درک ئه‌و ئیراده‌  باشه‌ی که‌ که‌مێک پێش ئیستا ده‌ریخستبوو له‌ده‌ست دابێت، واته‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ په‌له‌ی کردبوو بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆشه‌نیگایه‌ی که‌ له‌ ڕووی که‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ تێیپه‌ڕاندبوو، تاوه‌کوو که‌سایه‌تییه‌که‌ بپارێزێت به‌رامبه‌ر به‌ که‌سه‌ سێیه‌مه‌ گریمانه‌یییه‌کان. ئیستا به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و شته‌ ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات له‌ سه‌رخه‌وشکاندکه‌ی تێبگات. که‌سایه‌تییه‌که‌ به‌رگری له‌ خۆی ده‌کات و له‌ ترساندا و به‌وپه‌ڕی لاوازییه‌وه‌ خۆی گرمۆڵه‌‌ ده‌کات. “کامێرا ـ درک” له‌مه‌ سوودمه‌ند ده‌بێت، به‌ته‌واوه‌تی له‌ گۆشه‌که‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ده‌سووڕێته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تییه‌که‌ که‌ سه‌رخه‌و ده‌شکێنێت و نزیک ده‌بێته‌وه‌ لێی. بۆیه‌ ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌بێت که‌ چییه‌، درکی کاریگه‌ری، واته‌  درکی خۆ سه‌باره‌ت به‌ خۆ، کاریگه‌رییه‌کی په‌تی. ئه‌م درکه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی دووانه‌ی پیاوێکی سه‌رشێته‌[6] له‌نێو ئه‌سکه‌مله‌که‌دا‌. ئه‌مه‌ درکی که‌سێکی یه‌ک چاوه‌ که‌ ته‌ماشای که‌سایه‌تییه‌ یه‌ک چاوه‌که‌ ده‌کات. درک چاوه‌ڕێی کاتی خۆی ده‌کرد. هه‌ربۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌ بوو که‌ زۆر ترسناک بوو: به‌م مانایه‌ی که‌ ئه‌م درککردنی خۆ له‌لایه‌ن خۆوه‌، «شتێکه‌ ناسڕێته‌وه‌و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌». ئه‌مه‌ سێیه‌م کرده‌ی سینه‌ماتۆگرافیکه‌، گرته‌ی نزیک[7]، کاریگه‌ری یان درکی کاریگه‌ری، درکی خۆ [خۆدرککردن]. هه‌روه‌ها ئه‌م درکه‌ خۆیشی له‌ناوده‌چێت، به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌ جووڵه‌ی ئه‌سکه‌مله‌که‌ بوه‌ستێت و که‌سایه‌تییه‌که‌ بمرێت. ئایا به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئۆسقۆف بێرکلی خستوویه‌ته‌ ڕوو، نابێت له‌ بوون بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ که‌سێکی نادرککراو؟

چاره‌سه‌ری گشتی

فیلمی بێکت له‌ سێ وێنه‌ی بنه‌ڕه‌تی سینه‌ما تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وانیش ئه‌کشن، درک و  کاریگه‌رین. به‌ڵام هیچکامیان هه‌رگیز له‌لایه‌ن بێکته‌وه‌ کۆتایی پێ نایه‌ت، هیچ نامرێت. کاتێک ئه‌سکه‌مله‌که‌ له‌ جووڵه‌ ده‌وستێت، ئایدیای ئه‌فلاتۆنی ئه‌سکه‌مل [کورسی]، ئه‌سکه‌ملی ڕۆح، ده‌ست ده‌کات به‌ جووڵان. کاتێک که‌سایه‌تییه‌که‌ ده‌مرێت، وه‌کوو ئه‌وه‌ی مورفی باسی ده‌کات، ئه‌وه‌ پێشتر به‌ره‌و ڕۆح ده‌ستی کردووه‌ به‌ جووڵه‌. ئه‌و وه‌کوو ته‌په‌دۆرێکه‌ له‌سه‌ر زه‌ریایه‌کی پڕ له‌ جووڵه‌ و شه‌پۆل. ئه‌و چیتر ناجووڵێت، به‌ڵام له‌ ژینگه‌یه‌که‌ که‌ ده‌جووڵێت. ته‌نانه‌ت کاتی ئێستاش له‌ناوده‌چێت، له‌نێو بۆشایییه‌کدا که‌ چیتر هه‌ڵگری تاریکی نییه‌، له‌ سه‌یرووره‌یه‌کدا که‌ چیتر هه‌ڵگری هیچ گۆڕانێک نییه‌ که‌ جێگای تێگه‌یشتن بێت. ژووره‌که‌ به‌شه‌کانی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ و له‌ بۆشایییه‌کدا گه‌ردیله‌یه‌کی ڕووناک و پرشنگدار به‌ره‌ڵا ده‌کات، گه‌ردیله‌ی ناکه‌سی و له‌ هه‌مان کاتدا تایبه‌ت، که‌ چیتر هه‌ڵگری خۆ نییه‌ بۆ خۆجیاکردنه‌وه‌ی له‌وانی تر یان تێکه‌ڵیان بێت. سه‌یروه‌ی هه‌ستپێنه‌کرا ژیانه‌، «به‌بێ وه‌ستان یان هیچ بارودۆخێک»، بۆ به‌ده‌ستهێنانی شه‌پۆل و شڵپه‌شڵپێکی جیهانی و ڕۆحی.

سه‌رچاوه‌:

Gilles Deleuze, Critique et clinique, éd. Minuit, paris, 1993, pp. 36-39.

[1] évêque irlandais Berkeley

[2] La perception

[3] Buster Keaton

[4] l’Action

[5] la Berceuse

[6] l’homme convulsif

[7] le gros plan/close-up

The post مه‌زنترین فیلمی ئێرله‌ندی appeared first on ژنەفتن.

‎پەیوەندی نێوان ژیل دۆلووز و فێلیكس گواتاری
فێلیکس گواتاری و ژیل دۆلووز

یەكەم

‎٢٤ -٦- ١٩٨٤

‎ئازیز كونیچی ئونۆ

‎ئێوە داوام لێدەكەن كە چۆن فێلیكس گواتاری و من یەكترمان بێنی و چاومان بە یەك كەوت، چۆن پێكەوە كارمان كرد. من دەتوانم تەنیا ڕا و سەرنجی خۆمتان بدەمێ، ڕەنگە ڕای فێلیكس جیاواز بێت. بەلام ئەوەی كە لێی دڵنیام: فۆرمیول و شكڵ و چیرۆكێكی گشتی نەبوو بۆ پێكەوە كاركردنمان. لە پاش ساڵی ١٩٦٨ لە فەرەنسا ئێمە یەكترمان نەدەناسی، هاوڕێیەكی هاوبەشی هەردووكمان پێی خۆشبوو، دەیویست ئێمە یەكتر بناسین. لە یەكەمین یەكتربینینماندا كەسمان هیچمان نەبوو بۆ یەكتر. فێلیكس هەمیشە خاوەنی كۆمەڵێك ڕەهەندی زۆر و جیاواز بوو، خاوەنی كۆمەڵێك چالاكی زۆر،  له بواری پزیشكی دەروونیدا، چالاكییە ساسییەكان، كاری گروپی. ئەو ئەستێرەی ناو گروپ بوو. ئێمە وا باشترە وەك دەریایەك بیبینین و بەراوردی بكەین: هەمیشە ئامادە و ساز لە دەركەوتندا، پرشنگدانەوە و بریقدانەوە و ڕۆشنایی لە هەموو كاتێكدا. دەیتوانی لە چالاكییەكەوە بۆ چالاكییەكی دیكە باز بدات. ئەو كەم دەخەوت، زۆر دەگەڕا و سەفەری زۆر دەكرد، هەرگیز نەدەوەستا، هەرگیز ماندوو نەبوو، نەدەپچڕا. كۆمەڵێك خێرایی سەرسوڕهێنەر و ناسروشتی هەبوو. بەڵام من وەك تاشە بەردێك وابووم، وەك گردێكی نەجوڵاو: زۆر كەم دەجوڵام، بێتوانا لەوەی بتوانم دوو پرۆژە پێكەوە و لە یەككاتدا ئەنجام بدەم. ئیدیاكانی من كۆمەڵێك ئیدیای جێگیر بوون، كۆمەڵێك جوڵەی دەگمەن كە زیاتر ناوەكی بوون. پێم خۆشە بە تەنیا بنووسم، حەز ناكەم زۆر قسە بكەم، حەزم لە قسەكردن نییە تەنیا لە كۆرس و دەرسگوتارەكاندا نەبێت. ئەو كاتەی قسەكردن ملكەچە بۆ شتێكی دیكە. فێلیكس، تەنیا لە بینین و تەماشاكردنێكی نزیكەوە دەتزانی چەند تەنیایە. لە نێوان دوو چالاكیدا، لەناو كۆمەڵێك خەڵكی زۆردا دەیتوانی لە تەنیاییدا نغرۆ ببێت، لەناكاو ون دەبوو بۆ پیانۆژەنین، بۆ خوێندنەوە، بۆ نووسین. من زۆر بە دەگمەن چاوم بە مرۆڤێك كەوتووە كە هێندە داهێنەر بێت، كە بەرهەمهێنەری ئەو هەموو ئیدیایە بێت، ئەو هەرگیز نەدەوەستا لەوەی پاڵیان پیوە بنێت، بیانگۆڕێت، بیانگەڕێنێتەوە، فیگیورەكانیان بگۆڕێت. وەك چۆن زۆر بە توانا و زۆر لێهاتبوو كە گرنگیشیان پی نەدات و پشتگوێیان بخات، یان لە بیریان بكات بۆ ئەوەی باشتر بە دەستیان بێنێتەوە، بۆ ئەوەی باشتر بیانخولقێنێتەوە و سەرلە نوێ پەرش و بڵاویان بكاتەوە. ئیدیاكانی فێلیكس كۆمەڵێك دیزاین و ڕەسمكردن بوون، كۆمەڵێك نەخشە بوون. سەبارەت بە من، ئەوەی بۆ من گرنگ بوو، ئەوەی گرنگیم پێدەدا و بە هەندم وەردەگرت “چەمكەكان” بوو. وای دەبینم چەمكەكان بوونێكی تایبەتیان هەیە، چەمكەكان جوڵاون و دەجوڵێن. كۆمەڵێك مەخلوق و خولقێنراو و دروستكراوی نەبینراون. بەڵام ئەوان پێویستیان بو خولقاندن و داهێنان و دروستكردنە.. فەلسەفە بۆ من هونەرێكی داهێنانە. بە هەمان شێوەی هونەر و وێنەكردن. فەلسەفە چەمك دەخولقێنێت، چەمك دادەهێنێت، كۆمەڵێك گشتاندن و گشتگیریی نین، وەك چۆن كۆمەڵێك حەقیقەتیش نین. زیاتر نەزمی دانسقە و دەگمەنن، نەزمی تازەیی و گرنگین. چەمكەكان دانەبڕاو و جیانەكراوەن لە كاریگەریی و پاشماوە و جێكەوت، جیاكراوە و جیابووەوە نین لە ڕاستییەكان. واتە كۆمەڵێك كاریگەریی و ڕاستی و دەسەڵاتی بەهێز كە بە سەر ژیانمانەوەن و، هەروەها كۆمەڵێك دەرككردن و پەیبردن و ڕێوشوێن، واتە شێوازێكی نوێی بینین و وەرگرتن و پەیبردن و دەرككردن، كە ئێمە لە ڕێگەیانەوە هەناسە دەدەین و لە ڕێگەیانەوە نیگا دەكەین… لە نێوان نەخشەكانی فێلیكس و چەمكەكانی مندا بە یەكداچوونێك هەبوو. پێمان خۆش بوو پێكەوە كار بكەین. بەڵام نەماندەزانی چۆن. زۆر دەمانخوێندەوە، لە ئیتنۆلۆژیا، لە ئابووری، لە زمانەوانی، ئەمانە كۆمەڵێك ماتریال بوون، من كاریگەر بووم بەوەی فێلیكس دەیهاوێشت، گرنگی پێدراو لەلایەن كۆمەڵێك ترپەی فەلسەفییەوە، كە من هەوڵی ئەنجامدانیم دەدا. بەو خێراییە، بۆ كتێبی ئەنتی-ئۆدیپ، ئێمە دەمانزانی كە دەمانەوێت چی بڵێین: پێشكەشكردن بەرچاوخستنێكی نوێی “نەست و نائاگایی” وەك ماكینەیەك، وەك كارگەیەك، چەمكاندنێكی نوێی وڕێنەكردن، پەراوێز بوو لەناو دونیای مێژووییدا، لەناو دونیای سیاسیی و كۆمەڵایەتیدا. بەڵام چۆن ئەنجامێ بدەین؟ ئێمە له ڕێگەی نامەی درێژەوە دەستمان پێكرد، كۆمەڵێك نامەی ناڕێكخراو و پەرشوبڵاو، نامەی ناتەواو. پاشان دانیشتن و كۆبوونەوە پێكەوە دوو بە دوو، ڕۆژانێكی زۆر، هەفتەگەلێكی زۆر. تۆ لەمە تێدەگەیت؟ ئەم كارە زۆر ماندووكەرە، ئێمە هەمیشە پێدەكەنین، هەر كەسە و لای خۆیەوە، پنتێك یان پنتێكی دیكەمان فراوان دەكرد و گەشەمان پێ دەدا، بە كۆمەڵێك ئاراستەی جیاواز، نووسینەكانمان تێكەڵ دەكرد، ئێمە وشەمان دەخولقاند هەر كاتێك پێویستیمان پێی  هەبوایە. كتێب هەندێك جار ناوكۆیی توند و بەهێز لە خۆی دەگرێت بە شێوەیەك خۆی ڕوون دەكاتەوە نە لە ڕێگەی ئەمەوە و نە لە ڕێگەی ئەوەوە دێت. ئەوەی جیاوازی نێوانمان بوو زیاتر خزمەتی پێدەكردین. هەرگیز و بە هیچ شێوەیەك ئێمە یەك ڕیتممان نەبوو. فێلیكس گازەندەی دەكردم بۆ ئەوەی بە خێرایی و كتوپڕ پەرچەكردار نەنوێنم بەرانبەر ئەو نامانەی بۆی دەناردم. ئەمەش ئەو شتە بوو كە لەو كاتەدا نەمبوو. من درەنگتر توانیم بە كاری بێنم و خزمەتم پێبكات، مانگێگ یان دوو مانگی پاشتر. ئەو كاتەی فێلیكس لە دەرەوە بوو، لە شوێنێكی دیكە بوو. لە دانیشتن و چاوپێكەوتنەكەماندا هەرگیز پێكەوە قسەمان نەدەكرد: یەكێكمان قسەی دەكرد و ئەوی دیكەمان گوێی دەگرت. من هەرگیز وازم لە فێلیكس نەدەهێنا، بەڵام فێلیكس شوێنم دەكەوت تەنانەت ئەو كاتەشی كە زیاترم نەدەتوانی، وردە وردە و لە سەرخۆ چەمكێك بوونێكی سەربەخۆ و ئۆتۆنۆمی وەردەگرت. ئێمە بەردەوام دەبووین لە تێگەیشتنی چەمكێك بە شێوازی جیاواز (بۆ نموونە ئێمە هەرگیز یەك تێگەیشتنمان بۆ جەستە بێ ئۆرگانەكان نەبوو).

بۆ من فێلیكس پرشنگدانەوەیەكی ڕاستەقینەی هەبوو، منیش جۆرێك لە سەیوان و چەترێك، لە زەویدا وەرم دەگرتەوە بۆ ئەوەی بە شێوازێكی دیكە پێكەوەی بلكێنمەوە، بەڵام فێلیكس وەریدەگرتەوە..

‎هەرگیز وەك یەكیی و چوون یەكیی لە كارەكانی هەردووكماندا نەبووە، بەڵكوو فرەیی و هەمەجۆری، كەڵەكەبوونێك پارچەپارچەبوون، ڕیزۆمێك. دەتوانم بڵێم چی لە پشتەوە و ئەسڵی تێمێك یان تێگەیەكدا هەبوو: لای من، بۆ من فێلیكس پرشنگدانەوەیەكی ڕاستەقینەی هەبوو، منیش جۆرێك لە سەیوان و چەترێك، لە زەویدا وەرم دەگرتەوە بۆ ئەوەی بە شێوازێكی دیكە پێكەوەی بلكێنمەوە، بەڵام فێلیكس وەریدەگرتەوە.. هتد. بەمشێوەیە ئێمە گەشەمان كرد و دەچووینە پێشەوە. بۆ كتێبی هەزار ڕووتەخت، ئەمەشیان دیسانەوە جیاواز بوو، پێكهاتەی ئەم كتێبە زیاتر ئاڵۆزە، زیاتر جیاوازە، لەو بوارانەی لێكۆڵینەوەیان لەبارەیانەوە كراوە. بەڵام ئێمە كۆمەڵە نەریتێكمان دەسكەوت بوو كە چۆن یەكێكمان دەتوانێت بێت و ئەوی دیكەمان چۆن دەتوانێت بڕوات. گفتوگۆ و قسە و باسەكانمان زیاتر و زیاتر بڕین و خستنەسەری لە خۆ دەگرت و زیاتر بوو. ئێمە توانیمان شێوازی جیاواز و زۆریی سەدا و دەنگدانەوەی زیاترمان هەبێت، نەك تەنیا لە نێوان خۆماندا، بەڵكوو لەو مەیدانانەشدا كە ئێمە پێیدا تێدەپەڕین. باشترین چركەساتەكانی ئەم كتێبە، ئەو كاتەی ئەنجامان دەدا، ئەمە بوو: مۆزیك بوو، ماكینەی جەنگ، كۆچەرییەكان،  بوون بە ئاژەڵ. لەوێدا لەژێر ترپە و پاڵنەری فێلیكسدا هەستم بەو هەرێم و قەڵەمڕەوی نادیار و نەناسراوە دەكرد كە چەمكە نامۆ و بێگانەكان تێیدا دەژین. ئەو كتێبیك بوو بەختەوەری كردم، بۆ من هەرگیز ناتوانم جێی بهێڵم، ونی بكەم، بێ هیچ غرورێك. من قسە لەبارەی خۆمەوە دەكەم، بۆ خۆم قسە دەكەم، نەك بۆ خوێنەر. دواتر، فێلیكس و من ئاڕەزووی ئەوەمان هەبوو هەر كەس لە ئێمە لەلای خۆیەوە كار بكات بۆ پشوودان و هەناسە وەرگرتنەوە. بەڵام من بڕوام بە شتێك بوو، ئێمە كاری نوێمان دەبێت. بەڵێ بەمشێوەیە بوو ئازیز ئونۆ، ئومێدەوارم وەڵامی بەشێك لە پرسیارەكانتم دابێتەوە.

‎ئێوە باش بن.

‎دووەم

‎بۆ فێلیكس

‎تاوەكوو كۆتایی، كاری من لەگەڵ فێلیكسدا بۆ من سەرچاوەی كەشفكردن و شادی و خۆشی بوو. من نامەوێت لەبارەی ئەو كارانەوە قسە بكەم كە پێكەوە نووسیومانە، بەڵكوو لەبارەی ئەوانەی كە بە تەنیا نووسیونی. چونكە من وای دەبینم دەوڵەمەندییەكی نەپچڕاو و كۆتانەهاتووە. ئەو لەناو سێ مەیداندا كاری دەكرد، بە ناو سێ مەیداندا تێدەپەڕی، سێ مەیدان كە كۆمەڵێك ڕێگای داهێنانیان دەكردەوە.

‎یەكەمیان، لەناو مەیدان و پانتایی دەروون پزیشكیدا، “پزیشكی دەروونیداPsychiatrique”.

فێلیكس لەژێر ڕۆشنایی و دیدگای شیكاری دەزگاییداAnalyse institutionelle”

‎دوو تێگەی بنەڕەتیی و بنچینەیی بەرهەمهێنا: گروپەكان-سوژەكان، لەگەڵ پەیوەندی ڕاستەهێڵیی  و دەركەوتەیی (نەك پەیوەندی هیراركییانە). ئێمە تێبینی ئەوە دەكەین كە ئەم زاراوە و تێگانە سیاسیین بە هەمان ئەندازەی دەروون پزیشكییان، بە هەمان ئەندازەیان لەناو پزیشكی دەروونیدا. لەوێدا كە وڕێنەكردن وەك واقیع و ڕیالیتێی، وڕێنەی دەسەڵات و توانایەكە كە بە كتوپڕیی و لەناكاویی و بە خێرایی تێكەڵاوی كایەی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەبێت. دوور و دوورەپەرێز لەوەی بگەڕێتەوە بۆ باوك و دایكی دەروونشیكاری، وڕێنە پاك و تەمیزییەكان دەگۆڕێت، ڕەگەزەكان دەگۆڕێت، خێڵەكان دەگۆڕێت، ئەمانە لە كۆت و بەندەكان ڕزگار دەكات. ئەو لە هەمان كات و لە یەككاتدا پرۆسێسیوسی پاتۆلۆژیییە بۆ ئاگالێبوون و چارەسەركردن، بە هەمان شێوەش  فاكتەرێكی ئاگاییانەیە شێوەیەكی سیاسی خۆی بە دیار دەخات. بە شێوەیەكی گشتی، لە دووەم شوێندا، ڕەنگە فێلیكس خەونی بە سیستەمێكەوە بینیبێت، كە چەند پارچە و بەش بەش بێت لە زانستی بووبن، هەندێكی دیكەیان فەلسەفی، هەندێكی دیكە تیاژیان و لەگەڵ ژیان، یان هونەری، هتد. فێلیكس خۆی لەناو ئاستێكی نامۆ و بێگانەدا دییەوە، ئاستێكی نامۆی وەها كە سەر دەكێشێت و دەمانبات بۆ ئیمكانەكانی وەزیفە زانستییەكان، بۆ چەمكە فەلسەفییەكان، بۆ ئەزموونگەلێكی ژیانكردن و تیاژیان، بۆ داهێنانی هونەری. ئەمە هەمان ئەو ئیمكان و ئەگەر و شیمانەیە كە هەماهەنگ و ساز و هۆمۆژێنن، ئەمە لە كاتێكدا ئیمكانەكان هیترۆژین و ناسازن. بە هەمان شێوە سیستەمێكی نایاب و جوانی چوار سەر، كارتۆگرافی و نەخشەیی (كتێبی، فێلیكس گواتاری، نەخشە شیزۆشیكارییەكان، پاریس گالیلێ، ١٩٨٩: “هەرێم و قەڵەمڕەوییەكان Les territoires، فیچقەكردن و قوڵپدانەكان  les Flu، ماكینەكان,les machines  لە گەڵ گەردوونەكان، جیهانەكان. سێیەم شوێن، چۆن هەستیار نەبین بە وردیی و تایبەتتر و دەقیقتر بەرانبەر كۆمەڵێك شیكاریی و شیكردنەوەی هونەریی فێلیكس، سەبارەت بە باڵتوس، سەبارەت بە فرۆمانژێ، یان شیكردنەوە و شیكارییە ئەدەبییەكان، وەك ئەو دەقە جەوهەرییەی سەبارەت بە ڕۆڵی ئەو ڕیتورنێڵانەی لای پرۆست هەن (هاتوهاوار و قیژەی بازرگانەكانەوە بۆ ڕستەی بچوكی ڤێنتوی). یان دەقی وروژێنەر و مایەی بەزەیی سەبارەت بە ژێنێ لە گەڵ بەندكراو یان زیندانی عاشق.

‎كاری فێلیكس بۆ كەشفكردن و سەرلەنوێ و كەشفكردنەوەیە.  ئەمەش یەكێكە لە جوانترین ئەو شێوازانەی فێلیكس بە زیندوویی بهێڵێتەوە. ئەو شتەی لە یادكردنەوەی هاوڕێیەكی مردوودا دڵ دێنێتە قوڵپدان و كولانەوە، ئەو ژێست و نیگاكردن و تێڕوانینانەن، كە دیسانەوە تووشمان دەبێتەوە، دێتەوە لامان ئەو كاتەی ئەو مردووە. كاری فێلیكس جەوهەرێكی نوێ بەم ژێست و نیگا و تێڕوانینانە دەبەخشن، بابەتێكی نوێ كە بتوانێت هێزی گۆڕینی ئەو ژێست و تێڕوانین و نیگایەنەی هەبێت بۆمان.

‎سەرچاوە:

‎یەكەم

Gilles Deleuze, Deux Régimes de Fous, Editions de Minuit, 2003 P.218-220

‎دووەم

Ibid.  P. 357-358.

The post ‎پەیوەندی نێوان ژیل دۆلووز و فێلیكس گواتاری appeared first on ژنەفتن.

دیمانه‌ چییه‌ و به‌ كه‌ڵكی چی دێت؟
له‌ فره‌نسییه‌وه‌: فازڵ مه‌حموود

به‌شی یه‌كه‌م
ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونی خۆت له‌ چاوپێكه‌وتنێك، گفتوگۆیه‌ك یان دیمانه‌یه‌ك زۆر ئه‌سته‌مه‌. زۆرجار كاتێك پرسیارێكم لێ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاره‌كه‌ كاریگه‌ریم تێ ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌كیی ئاشكرا هه‌ستم به‌وه‌كردووه‌ هیچم بۆ وتن نه‌بووه‌‌. پرسیاره‌كان وه‌ك هه‌موو شتێكی تر دروست ده‌كرێن. ‌گه‌ر ده‌رفه‌تتان بۆ نه‌هێڵنه‌وه‌ خۆتان پرسیاره‌كانی خۆتان له‌ ڕێگای ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه‌ له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ دێن دروست بكه‌ن‌، له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نیا پرسیاره‌كانتان بۆ «بخه‌نه‌ ڕوو»، ئه‌وا شتێكی گرنگ و ئه‌وتۆ بۆ وتن بوونی نابێت. هونه‌ری دروستكردنیی كێشه‌یه‌ك زۆر گرنگه:‌ كێشه‌ ده‌خولقێنرێت، واته‌ بارودۆخی كێشه‌یه‌ك پێش گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ر بۆی. هیچ لایه‌نێكی ئه‌م شته‌ له‌نێو چاوپێكه‌وتنێك و گفتوگۆیه‌ك یان مشتومڕێك جێگای خۆی ناگرێت. ته‌نانه‌ت تێڕامانیش بۆ جارێك دووجار یان زۆرجار به‌ ته‌نیا به‌س نییه‌. به‌ تایبه‌ت تێڕامان. بیانوو و ڕه‌خنه‌كانیش، زۆر خراپه‌. زۆرجار كه‌ بیانووم پێ ده‌گرن پێمخۆشه‌ بڵێم: «زۆرباشه‌، زۆرباشه‌، با بچینه‌ سه‌ر بابه‌تێكی تر». بیانووه‌كان هه‌رگیز هه‌ڵگری هیچ شتێك نین. ڕێك هاوشێوه‌ی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ پرسیارێكی گشتیم لێ بكه‌ن. ئامانجه‌كه‌ بریتی نییه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ به‌ڵكوو خۆده‌ربازكردنه‌‌، خۆده‌ربازكردنه‌ له‌م پرسیارانه‌. زۆربه‌ی خه‌ڵك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی پرسیاردا ده‌توانین خۆمانی لێ بدزینه‌وه‌. بۆ نموونه‌ پرسیاری فه‌لسه‌فه‌ چییه‌؟ ئایا فه‌لسه‌فه‌ مردووه‌؟ فه‌لسه‌فه‌ تێ په‌ڕێنراوه‌؟ ئه‌م پرسیارانه‌ زۆر ناخۆش و وه‌ڕسكه‌ره‌‌. ناكرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر پرسیارێك له‌ پێناو ئه‌وه‌ی خۆتانی لێ ده‌رباز بكه‌ن. هاوكات خۆدزینه‌وه‌ له‌ پرسیار هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه‌ ناكرێت. بزووتن هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر شانی بیرمه‌ند رووده‌دات، یان له‌و ساته‌ی كه‌ پێڵووه‌كانی ده‌ترووكێنێ. خۆده‌ربازكردن، پێشتر ڕوویداوه‌، یان هه‌رگیز ناتوانین لێی ده‌ربازبین. پرسیاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كیی گشتی ڕۆچوونیان به‌ره‌و داهاتوو (یان ڕابردوو) هه‌یه‌. داهاتووی ژنان، داهاتووی شۆڕش، داهاتووی فه‌لسه‌فه‌، هتد. به‌ڵام به‌ درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌، چه‌ند سه‌یرووره‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌نێو بێده‌نگیدا كار ده‌كه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ك نه‌بینراون‌. زۆرجار به‌ واتایه‌كیی مێژوویی یان تاكه‌كه‌سی یان جیهانی بیر له‌ سه‌یرووره‌ ده‌كرێته‌وه‌. سه‌یرووره‌كان جوگرافین، شوێنگۆڕكێ ده‌كه‌ن، ئاراسته‌كانن، هاتنه‌ناوه‌وە و ده‌رچوونن. «بوونبه‌‌ ـ ژن»ـێك  هه‌یه‌ كه‌ ناكرێت له‌گه‌ڵ ژناندا تێكه‌ڵی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ڕابردوویان و داهاتوویان، ئه‌م سه‌یرووره‌یه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی ژنان دێنه‌ ناوییه‌وه‌ له‌ پێناو ده‌ربازبوون له‌ ڕابڕدوو و داهاتوویان، له‌ پێناو ده‌ربازبوون له‌ مێژوویان. «بوونبه‌ ـ شۆڕشگێڕیش» هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك داهاتووی شۆڕش نییه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كیی ناچاریی له‌ لایه‌ن خه‌باتگێڕه‌كانه‌وه‌ تێ ناپه‌ڕێت. بوونبه‌ ـ فه‌یله‌سووفێكیش هه‌یه‌ كه‌ هیچ پەیوه‌ندییه‌كی به‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه‌ نییه‌ و زیاتر له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌ ناتوانێت پۆلێنیان بكات.

<svg xmlns="http://www.w3.org/2000/svg" viewbox="0 0 384 512"><path d="M181.9 256.1c-5-16-4.9-46.9-2-46.9 8.4 0 7.6 36.9 2 46.9zm-1.7 47.2c-7.7 20.2-17.3 43.3-28.4 62.7 18.3-7 39-17.2 62.9-21.9-12.7-9.6-24.9-23.4-34.5-40.8zM86.1 428.1c0 .8 13.2-5.4 34.9-40.2-6.7 6.3-29.1 24.5-34.9 40.2zM248 160h136v328c0 13.3-10.7 24-24 24H24c-13.3 0-24-10.7-24-24V24C0 10.7 10.7 0 24 0h200v136c0 13.2 10.8 24 24 24zm-8 171.8c-20-12.2-33.3-29-42.7-53.8 4.5-18.5 11.6-46.6 6.2-64.2-4.7-29.4-42.4-26.5-47.8-6.8-5 18.3-.4 44.1 8.1 77-11.6 27.6-28.7 64.6-40.8 85.8-.1 0-.1.1-.2.1-27.1 13.9-73.6 44.5-54.5 68 5.6 6.9 16 10 21.5 10 17.9 0 35.7-18 61.1-61.8 25.8-8.5 54.1-19.1 79-23.2 21.7 11.8 47.1 19.5 64 19.5 29.2 0 31.2-32 19.7-43.4-13.9-13.6-54.3-9.7-73.6-7.2zM377 105L279 7c-4.5-4.5-10.6-7-17-7h-6v128h128v-6.1c0-6.3-2.5-12.4-7-16.9zm-74.1 255.3c4.1-2.7-2.5-11.9-42.8-9 37.1 15.8 42.8 9 42.8 9z"></path></svg>
بۆ درێژەی بابەتەکە کرتە لێرە بکە

The post دیمانه‌ چییه‌ و به‌ كه‌ڵكی چی دێت؟ appeared first on ژنەفتن.