سینەما Archives - ژنەفتن
چاوپێکەوتن لەگەڵ ستانلی کوبریک
ئەم چاوپێکەوتنە لە ماڵەکەی ستانلی کوبریک ئەنجام دراوە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠ لە لایەن ڤینسێنتێ مۆلینا فوا. دووبارە چاپ کراوەتەوە لە دووتوێی کتێبێکی گرنگ بە ناوی ئەرشیڤەکانی ستانلی کوبریک، ئەم کتێبە ئەرشیڤەکانی دەرهێنەری بەناوبانگ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنان و پێشکەشکردنی باشترین ئاست، لەخۆ گرتووە.
هەرچەندە تۆ فیلم دروست دەکەیت و بۆ ماوەیەکی زۆریشە لە بەریتانیا دەژیت، بەڵام هێشتا وەک دەرهێنەرێکی ئەمریکیی ناوزەد دەکرێی. ئایا ئەو هۆکارانەی وات لێدەکەن لە بەریتانیا بژیت هۆکارگەلی کەسیین یاخود پەیوەندی بەو ڕاستییەوە هەیە کە فیلم دروستکردن لە بەریتانیا تێچووی هەرزانترە لە ئەمریکا؟
-سەرەتا گەر بتەوێت فیلم بە ئینگلیزی دروست بکەیت، سێ شوێن هەن وەک چەق و ناوەندی بەرهەمهێنان؛ لۆس ئەنجڵس، نیویۆڕک و لەندەن. و لەوەتەی من کاتێکی زۆرم تەرخان کردووە بۆ ئامادەکردن و بڕینی فیلمێک، وا پێویستی کردووە لە یەکێک لەو شوێنانە بژیم، ئەگینا هەرگیز لە ماڵ نەدەبووم و هەمیشە لە دەرەوە دەمامەوە. نیویۆڕک وەک لەندەن گونجاو نییە، هۆڵیوود کەمێک باشتر گونجاوە، بەڵام لە نێوان چانسی هەڵبژاردنم بۆ ژیان لە هۆڵیوود یان لەندەن، من زیاتر حەزم بە لەندەنە. شارێکی زۆر دڵگیرە و حەز دەکەم لەوێ بژیم. زۆر حەز دەکەم لە نیویۆڕک بژیم، بەڵام شوێنێکی پراکتیکیی نییە بۆ وێنە دروستکردن و فیلمسازی، جگە لەو فیلمانەی لە شوێنی ڕاستەقینە دەگیرێن؛ ئەگەر مەبەستت ستۆدیۆیەکی وێنە بێت وەک بۆ فیلمی “بریسکانەوەکە” [i] یان “٢٠٠١: گەشتی بۆشایی“[ii]، ئەوا نیویۆڕک ستۆدیۆی زەبەلاح و شوێنی گونجاوی بۆ ئەم کارە نییە. بۆیە بەریتانیا ئەو شوێنەیە کە پێویستە لێی بم.
بەڵام ئایا بوونی پەیوەندی جەنابتان لەگەڵ کۆمەڵێک ڕاستیی جیاواز و پیشەسازیی فیلم وای کردووە هیچ کاریگەریی بەسەر کارەکانتەوە هەبێت؟
پێم وانییە. لەبەرئەوەی تەنانەت ژیان لە ئەمریکاش… گەر لە نیویۆڕک بژیت، ئەوا بەتەواوی جیاوازە وەک لەوەی لە ئەتلانتا، دالاس یان مینیاپۆلیس یان هەر کوێیەکی تری ئەمریکا بژیت. گەر لە نیویۆڕک بژیت، بەڕاستی دەتوانی تەواو دڵنیا بڵێیت “شێوازی ژیانێکی نیویۆڕکی”یانەم هەیە. پێم وایە هەرچەندە لە لەندەن دەژیم بەڵام هێشتا لەسەر شێوازی ژیانی ئەمریکییم، و هەر لەسەر ئەو شێوازە دەبووم گەر لە نیویۆڕکیش ژیابام. بە دڵنیایییەوە لێرە هەستێکی ڕاستیی ترم هەیە بە بەراورد لە هۆڵیوود، کە ناواقیعترین شوێنە. هەموو ڕۆژێک ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمز دەخوێنمەوە، گۆڤارە ئەمریکییەکان دەخوێنمەوە، سەیری فیلمە ئەمریکییەکان دەکەم، هەر بۆیە بەجددی هەست بەوە ناکەم جێگۆڕکێ جیاوازییەکی گەورەی بۆ دروست کردبێتم. لە ڕاستیدا، هەست ناکەم لە ئەمریکا ناژیم. بە هیچ شێوەیەک لە ڕووی فەرهەنگییەوە هەست بە پچڕان یاخود گۆشەگیرییێک ناکەم.
ڕۆژەکەی تر پێت وتم هەمیشە چێژت لەوە بینیوە بچیت سەیری فیلم بکەیت. هێشتا بەردەوامی لە چوون بۆ سینەما و سەیرکردنی فیلم؟
من هەوڵ دەدەم سەیری هەموو فیلمەکان بکەم، خۆم لە ماڵەوە پڕۆجێکتەرم هەیە، بۆیە بۆم ئاسانتر بووە؛ ئەو فیلمانەی وەریان دەگرم، لە ماڵەوە لەبەریان دەگرمەوە و سەیریان دەکەم. ئەوانەشی دەستم پێیان ناگات، دەڕۆم و سەیریان دەکەم، بەڵام دەمەوێت سەیری هەموویان بکەم.
دەمەوێ لەمەڕ هەڵبژاردنەکانت پرسیار بکەم. چ جۆرە…؟
حەزم بە فیلمە باشەکانە. (پێکەنین)
ئایا لەگەڵ ئەو کەسانە (بەتایبەت ئەوروپییەکان) هاوڕایت، کە دوای ساڵانێکی زۆر لە ستایشکردنیان بۆ فیلمەکانی هۆڵیوود، ئێستاکە پێیان وایە فیلمسازیی نایاب بەتەواوی ون بووە و نەماوە؟
باشە، بێ شک هەندێک لە فیلمە هەرە چێژبەخش و سەرنجکێشەکان لە هۆڵیوودەوە بەرهەم هێنراون. دڵنیاش نیم لەوەی زۆرینەی فیلمە گرنگەکانی مێژووی سینەما لە هۆڵیوودەوە هاتبن، واتە ئەو فیلمانەی خەڵکی بۆ ماوەیەکی زۆر بیریان دەمێنێ و لە یاد ناکرێن. پێم وانییە. هەندێک لە فیلمەکان پێدەچێ لەوێوە هاتبن.
حەزت بەم ڕێچکە نوێ و شێوازە هاوچەرخانەی بەرهەمهێنانی هۆڵیوودە، کە لە لایەن کۆپۆلا، سکڕادێر، سپیڵبێرگ، سکۆڕسێزی یان دێ پالماوە هەوڵیان لە بۆ دەدرێت و تاقی دەکرێنەوە؟
پێم وابێ یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین فیلمەکانی هۆڵیوود پێش ماوەیەکی زۆر بینیبێتم، هۆڵییود نا، -فیلمە ئەمریکییەکان- ئەوا “هاوڕێ کچەکان”[iii]ی کلاودیا وێیل بووە. پێم وابوو ئەم فیلمە لە دەگمەنترین ئەو فیلمانەیە کە بەراوردم کردووە بە نووسین و فیلمسازییە ڕژد، چڕ و وردەکانی ئەو دەرهێنەرانەی تۆ پێت باشترینن لە ئەوروپا. فیلمەکە سەرکەوتنێکی وای نەبوو، ناشزانم لەبەرچی، بەڵام دەبوایە هەیبووبا. بێگومان فیلمەکەم زۆر پێ نایاب بوو. وا دەردەکەوت گرێچنی فیلمەکە زۆر ڕاستییانە مامەڵە لەگەڵ چیرۆکەکە بکات و هەر بەم شێوەیەش بەردەوام بوو لەگەڵ تێما و هەموو شتەکانی تریش بەبێ هیچ گۆڕانکاریی یاخود کەرتبوونێک.
کەواتە بە ئاشکرا زۆر هۆگری، بابڵێین، ئەو جۆرە فیلمانە نیت کە شێوازی هۆڵیوودیین.
من نەمگوت “هۆڵیوودی”، لام وایە کارێکی قورسە فیلمێک دروست بکەیت هەم لە ڕووی سۆزەکییەوە بۆ بەشێکی زۆر لە خەڵکی سەرنجڕاکێش بێت، و هەمیش ئەو ڕاستێتی و قووڵییەی لەخۆ گرتبێت کە تۆ لە ئەدەبیاتێکی مەزن و دانسقەدا پێی ئاشنا دەبیت. وای دادەنێم وەها کارێک زۆر قورس بێت تەنانەت گەر سەرنجی جەماوەریش ڕانەکێشیت… چونکە فیلم تێچووییەکی زۆری پێویستە لە ئەمریکا، فیلمسازەکانیش نیگەرانی ئەوەن چۆناهی فیلمەکە بۆ جەماوەر سەرنجڕاکێش بکەن. ئێستاکە، ڕێی تێ دەچێت شتێک دروست بکەیت هەم درامی بێت و هێشتاش هەڵە نەبێت. بەڵام قورسە.
ستانلی کوبریک (١٩٢٨-١٩٩٩) دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی
نموونەیەکی زۆری ئەم فیلمانە دەزانیت؟
قورسە بیر لە زۆر نموومە بکەیتەوە، چونکە گەر لیستێکت بۆ دە باشترین فیلمەکانت دروست کرد، ئەوا هەرگیز نابنە ئەو دە فیلمانەی زۆرترین داهاتیان هەبووە، وایە؟ بەڵام بێگومان ئەمانە هەمووی پەیوەندییان بە تێچووی دەرهێنانی فیلمەکەوە هەیە، واتە بەدەستهێنانی داهاتێکی باش پەیوەندی بە خەرجییەکی باشی فیلمەکەوە هەیە. کێشە گەورەکە ئەوەیە، ئێستا فیلم بڕێکی زۆر لە تێچووی پێویستە؛ بگرە لە ئەمریکا هەر مەحاڵە فیلمی باش دروست بکەیت. چونکە پێویستە بێئەندازە کاتی بۆ تەرخان بکەیت، وە تەکنیککار و ئەکتەرانی باشت هەبێت زۆر زۆر نرخیان بەرز نەبێت. ئەم فیلمەی کلاودیا وێیل دروستی کرد، پێم وابێ وەک کەسێکی سەرەتا دەستی کرد بە ئەنجامدانی. بۆ ماوەی ساڵێک کاری لەسەر فیلمەکە کرد، حەفتەی دوو یان سێ ڕۆژ. بە دڵنیایییەوە زۆر بە بەخت بوو، چونکە لەو ماوەیەدا بەتەواوی ئەو کاتەی بۆ بیرکردنەوە پێویستی بووە دەربارەی فیلمەکەی، هەیبووە. بۆ ئەوەی تێبگات و ببینێت چی کردووە. لام وایە فیلمەکەی زۆر بەباشی دروست کرد.
هەرگیز گرنگیت بە سینەما “سەربەخۆ”یە ئەمریکییەکان داوە، یان ئەو دەرهێنەرە هزر سیاسییانەی وەک “کرامەر، دێ ئانتۆنیۆ” یانیش ئەو دەرهێنەرە ئاڤانگارد و نوێگەرانەی لە نیویۆڕک بە دیار کەوتوون وەک  “وارهۆل، ئانگێر، مێکاس، مارکۆ پۆولۆس”؟
بەڵێ، ڕاستییەکەی هیچ فیلمێکی سەربەخۆی باشم نەبینیوە. دەمەوێت بڵێم یەکێک لە کێشەکان لەگەڵ فیلم ئەوەیە پێویستی بە چەند خاڵێکی تەکنیکیی کارامەوە هەیە لە پێناو پاراستنی فیلمەکە لەوەی خراپ دەرکەوێت. زۆربەی هەرە زۆری فیلمە سەربەخۆکان بەخراپی دروست دەکرێن. بەڵام من نەموتووە، بۆ نموونە، فیلمی “هاوڕێ کچەکان” فیلمێکی سەربەخۆیە، لە ڕاستییدا تەنیا فیلمێکی نایابی کەم-تێچوو بوو. هەرگیز فیلمێکی سەر بە سینەمای سەربەخۆم نەبینیوە، کە پێم وابووبێت گرنگە یان سەرنجڕاکێشە. دەڵێم بە جۆرێک لە جۆرەکانیش سەرنجڕاکێشن، چونکە دەرهێنەرەکانی سەر بەم ڕێچکەیە کار لەسەر شتانێک دەکەن و پیشانی دەدەن، کە هەرگیز هیچ کەس بیری لێیان نەکردووەتەوە. بەڵام ناتوانم بڵێم بە ڕاددەیەک گرنگ و دڵگرن لە ئافراندنی بیرۆکەگەلی نوێ کە لەلایەن دەرهێنەرەکانی تریشەوە سوودی لێ وەربگیرێت و بەکار بهێنرێت.
زۆربەی فیلمەکانت لە ڕۆمانەوە وەرگیراون. ئایا بۆ فیلم دروستکردن لاتان ئاسانترە ئەدەب بەکار بهێنن وەک خاڵی دەستپێک؟
سوودێکی ئێجگار زۆر لە بەکارهێنانی دەقە ئەدەبییەکاندا هەیە، ئەویش ئەوەیە تۆ بۆ یەکەمجار هەلی خوێدنەوەی چیرۆکەکەت دەبێت. خۆم هەرگیز سیناریۆیەکی ڕەسەنم نەنووسیوە، کەواتە من تەنیا تیۆریزەی چۆنیەتیی ئەو کاریگەری و جێکەوتانە دەکەم کە لام وایە دروست دەبن. بەڵام وای دادەنێم گەر بیرۆکەیەکی خۆت هەبووبا و لات سەرنجڕاکێش بوایە، و کارت لەسەرت کردبا و پەرەت پێ دابوایە بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەوا بەر لە تەواوکردنی توانای دەربڕینی ئەوەت نەدەبوو بۆ وتنی ئایا چیرۆکەکە باشە یان باش نییە. و دواتر لەسەر ئەو خاڵە، بۆ ئەوەی هەوڵی ئەوە بدەیت بیکەیت بە فیلم، دەبێت تەنیا متمانەت بە هەست و حەزە سەرەتاکانی خۆتەوە هەبێت لەمەڕ چیرۆکەکە. سوودی چیرۆکێک کە دەکرێت بە تەواوی بیخوێنیتەوە لەوەدایە دەتوانیت ئەو هەستانەت لەبیر بێت، کە لە یەکەم ساتی خوێندنەوەی چیرۆکەکەدا ئەزموونت کردوون. ئەمەش دەبێتە ڕێگایەکی زۆر سوودبەخش بۆ یارمەتیدانت لە بڕیاردان لەسەر ئەو شتانەی پێویستن بڕیاریان لەسەر بدرێت لە کاتی دەرهێنانی فیلمەکە، چونکە تەنانەت گەر بۆ ماوەیەک لەگەڵ چیرۆکی کەسێکیش زۆر ئاشنا بیت، ئەوا دواتر ناتوانی بە تەواویی بزانی بۆ کەسێک یەکەمجار سەیری ئەم فیلمە دەکات هەست بە چی دەکات و هەستی چۆن دەبێت. کەواتە بە لایەنی کەمەوە هێشتا هەست و لێکدانەوەی خۆتت هەیە بۆ یەکەم بیرۆکە ڕەسەن و چیرۆکەکانت، کە ئەمەیان زۆر گرنگە.
هەموو ئەو ڕۆمانانەی کارت لەسەر کردوون “لۆلیتای نابۆکۆڤ، سپارتاکۆسی فاست، بێڕی لیندنی ساکێری، بریسکانەوەکەی ستیڤن کینگ” زۆر لە یەکتری جیاوازن. چ شتێک سەرنجت بۆ کتێبێک کێش دەکات و ویستی ئەوەت بۆ دروست دەکات بیکەیت بە فیلم؟
بەر لە هەر شتێک، کۆمەڵێک کاردانەوەی کەسییم هەیە لە بۆ چیرۆکەکە. زۆر سادە دەردەکەوێت، بەڵام شتێک هەیە دەربارەی ئەو ڕاستییەی تەنیا چیرۆکەکەت بە دڵە. پاشان پرسیاری دواتر ئەوەیە، چیرۆکەکە دەتخرۆشێنێت، و گەر بۆ ماوەی دوو حەفتە بیری لێ بکەیتەوە، ئایا هەر بە سەرنجڕاکێشیی دەمێنێتەوە؟ کاتێک بەسەر ئەو خاڵەوە تێپەڕ بووین، ئەوا پرسیاری دواتر بە تەواویی ئەمەیە؛ ئایا ڕۆمانەکە دەکرێت بۆ فیلم وەربگێڕدرێت؟ چونکە بە ڕاستی زۆربەی ڕۆمانەکان گەر باشیش بن، ئەوا ماتەوزەی وەرگێڕانیان تیا نییە بۆ فیلم. ئەوە تایبەتمەندییەکی سروشتی و خۆماکانەی ڕۆمانە، ئەمەش یان بەهۆی قەبارەی ڕۆمانەکەوەیە، یانیش پەیوەندیی بەم ڕاستییەوە هەیە کە باشترین ڕۆمانەکان ئەوەندەی سەرنج دەخەنە سەر ناواخن و ژیانی خۆیەکیی کارەکتەرەکانەوە، ئەوەندە سەرنج ناخەنە سەر ڕووداو و کردە دەرەکی و گشتەکییەکان. هەر بۆیە، هەمیشە مەترسی سادەکردنەوە و ڕووکەشبوون لە ئارادایە کاتێک هەوڵی ڕەنگڕێژکردن و ڕێکخستنی پێکهاتەی تێما و کارەکتەرەکان دەدەیت. کەواتە ئاسایییە، دەشێ هەندێک ڕۆمان هەبن هەرگیز ڕێی ئەوەیان تێ نەچێت بکرێن بە فیلمی باش. بەڵام با بڵێین کارێکی گونجاوە ڕۆمانێک بکرێتە فیلم؛ پرسیارگەلێکی لەم چەشنە دوای ئەم ڕستەیە قوت دەبنەوە؛ ئایا ڕۆمانەکە توانستی بوون بە فیلمی هەیە؟ ئایا بۆ تەماشا کردن سەرنجڕاکێش دەبێت؟ ئایا بەش و ڕۆڵی جوان هەن بۆ ئەکتەرەکان؟ ئایا کەسانی تر چێژ لەم کارەت دەبینن کاتێک تەواوت کرد؟ ئەمانە کۆمەڵە بیرۆکە و پرسیارگەلێکن دێن بە هزرمدا. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، من دەڵێم ئەوە هەستێکە پەیوەندیی بە خرۆشانێکی کەسییەوە هەیە دەربارەی چیرۆکەکە، واتە خۆیەکیییە، لەسەر ئەو ڕاستییەی لەگەڵ چیرۆکەکە کەوتوویتەتە داوی عەشقەوە.
چ شتێکت لە ڕۆمانەکەی ستیڤن کینگ زۆر بە دڵ بوو؟
بەڵێ، ڕۆمانەکەم لەلایەن جۆن کالییەوە بەدەست گەیشت، بەڕێوەبەرێکە لە کۆمپانیای وارنێر برۆس. تاکە شت بوو بۆم نێردرابێت و باش بووبێت، یان بە دڵم بووبێت. زۆربەی ئەو شتانەی دەیانخوێنمەوە، هەست دەکەم دوای خوێندنەوەی چەند لاپەڕەیەک وازیان لێدێنم و دایان دەخەم. بیر دەکەمەوە، بە خۆم دەڵێم چیتر کات بەمەوە ناکوژم. بەڵام ڕۆمانی “بریسکانەوەکە“ی ستیڤن کینگ زۆر ورد بوو، بۆ من قورس بوو لە خوێندنەوەی ببمەوە. پێم وابوو گرێچن، بیرۆکە و بونیادی ڕۆمانەکە لە کۆی ئەو کتێبانەی لەو ژانرایە خوێندبوومنەوە، داهێنەرتر، جوانتر و خەیاڵئامێزتر بوون. لام وابوو کەسێک دەتوانێت فیلمێکی زۆر باشی لێ دروست بکات.
کارەکانی پێشووتری ستیڤن کینگت خوێندبوونەوە؟
نەخێر. فیلمی “کێڕی[iv]“م بینیبوو، بەڵام هیچ یەکێک لە ڕۆمانەکانیم نەخوێندبوونەوە. دەڵێم توانای ڕاستەقینەی ڕۆماننووس کینگ لە دروستکردنی گرێچندایە. وا پێناچێت زۆر سەرنج بدات لە نووسیندا، مەبەستم ئەوەیە، نووسینەکانی وا دەردەکەون جارێک نووسیبێتی، دواتر خوێندبێتییەوە، پێدەچێت پاشان تۆزێک دەستکاری و گۆڕانکارییەکی تیا کردبێت، و بۆ چاپخانە ناردبێتی. ئەو زیاتر سەری بە ئافراندنی شتی نوێوە قاڵە، کە من پێم وابێت لەم بەشەدا ئەو زۆر بە ڕوونی توانای خۆی پیشان داوە.
باشە بیرت لە دروستکردنی فیلمێکی ترسناک دەکردەوە بەر لەوەی ئەم ڕۆمانەت بەدەست بگات؟
نەخێر. کاتێک فیلمێک دروست دەکەم، هەرگیز فیلمێکی پێشتر نەبووە لە خەیاڵمدا بێت یاخود بیرۆکەی دروستکردنیم هەبووبێت. هەرگیز دوو چیرۆکم لە یەک کاتدا نەبووە. تەنها شت بە هزرمدا دێت دەربارەی ئەو کاتانەی کتێبێک دەخوێنمەوە ئەوەیە نامەوێت فیلمێک دروست بکەم هاوشێوەی فیلمەکەی پێشووترم بێت. جگە لەمە، هیچ بیرۆکەیەکی پێشوەختەم نییە لەمەڕ ئەوەی فیلمی داهاتووم پێویستە چۆن بێت و چۆن نەبێت. بۆ نموومە ئێستاکە نازانم بە نیازی چیم. خۆزگە بە نیازی شتێک بام. ئەمە کاتێکی زۆرم بۆ دەگەڕێنێتەوە.
لە کارەکانی پێشووتدا، لەنێو چەند ژانرایەکی تایبەت کارت کردووە وەک “خەیاڵیی زانستی، مەتەڵاوی، جەنگ و هتد”. ئایا بۆ ئەوە فیلمی “بریسکانەوەکە“ت لا سەرنجڕاکێش بوو چونکە دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساندی لەناو پیشەکەی خۆتدا کار لەسەر ژانرایەکی جیاواز بکەیت و یاسا و مەرجەکانی ئەم ژانرایە نوێیە بدۆزیتەوە؟
پێم وابێ سەرەکییترین یاسای پەیوەندیدار بە ژانراکەوە ئەوەیە، کە تۆ پێویست ناکات هەموو شت ڕوون بکەیتەوە یان بەدوای کۆمەڵێک وەڵامی سادە و گونجاو بگەڕێیت بۆ ئەو شتانەی ڕوو دەدەن. وە ئامانجیش لەم کارە ئەوەیە هەستێک لە هاوشێوەی “غەریبە[v]” دروست بکەین. فرۆید لە وتارەکەیدا سەبارەت بە غەریبە دەنووسێت: غەریبە تاکە هەستە جوانتر و ڕوونتر لە هونەردا بەرجەستە دەبێت وەک لەوەی لە ژیان. من ئەوەم زۆر لا سوودبەخش بوو؛ وەک زانیارییەک یارمەتی نووسینی سیناریۆیەکەی نەدەدا، بەڵام بە لای منەوە شێوازێکی زۆر وردە بۆ تيگەیشتن لەم ژانرایە. وتارێکم خوێندەوە لە لایەن مامۆستای گەورە “هاووارد فیلیپ لۆڤکرافت[vi]“ەوە نووسرابوو، دەڵێت هەرگیز نابێت هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەو شتانە بدەیت وا خەریکن ڕوو دەدەن، بە تایبەت گەر ئەو شتانەی ڕوو دەدەن ببنە مایەی چەخماخەدانی خەیاڵێک، یان کاراکردنی هەستی غەریبە، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناخی خوێنەر/بینەردا. هەروەها گەر هیچ هاودژییەکی ناوەکیی لەنێو خۆیدا نەبێت، ئەوا تەنیا، وەک پێشووتر، بنیاتنانە لەسەر خەیاڵ (بیرۆکە خەیاڵئامێزەکان، ڕاچڵەکینەکان و …)، واتە کارکردن لەسەر ئەم ناوچەیەی هەستەکان. من وا بیردەکەمەوە ڕەسەنێتیی چیرۆکێکی لەم شێوەیە شتێکە دواجار بینەرەکانیش دەجۆشێنێت؛ بینەر بە ئاشکرا وەک گەڕیدەیەک لەگەڵ ڕۆیشتنی چیرۆکەکە چاوەڕوانی ئەوەیە دواتر دەبێت چی ڕوو بدات، و لە کۆتاییدا کاتێک هەموو شت تەواو بووە، هەستی ڕازییبوونێکی گەورە لایان خۆی دەردەخات. توانای ئەوەت نەبووە پەی بە گشت فۆڕم و ڕووداوەکانی ناو چیرۆکەکە ببەیت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستت بە فریودان یان لە خشتەبردنێک، نەکردووە.
دایان جۆنسۆن کێیە، کێ سیناریۆکەی لەگەڵت نووسی؟
ئەو ڕۆماننووسێکی زۆر باشە، پێنج یان شەش کتێبی بڵاو کردووەتەوە. یەکێک لە کتێبەکانی سەرسامی کردم و دەربارەی کتێبەکە دەستم کرد بە گفتوگۆ لەگەڵی، دواتر زانیم ئەو کۆرسێکی ڕۆمانی جۆری گۆتیک(وێژەی تاریک و ڕەمزاویی)یش لە زانکۆی بێرکلێی کالیفۆڕنیا، دەداتەوە. وا پێدەچوو کارکردن لەگەڵی بۆ نووسینی سیناریۆکە شتێکی سەرنجڕاکێش بێت، کە واشبوو. ئەمەیان یەکەم سیناریۆی بوو.
کەمێک جیاوازی و گۆڕان لە فیلمەکەدا هەن بە بەراورد لەگەڵ ڕۆمانەکەدا. چەند کارەکتەرێک بە شێوەیەکی بەرچاو سادەکراونەتەوە، زۆربەی بەشە سەرووسروشتی، ناواقیعی و دەروونییە داتاشرەوەکانیش، لابرابوون. تەنانەت بنەڕەتییترین بەشی ترسناکییەکەش کەم کراوەتەوە. هەموو ئەمانە لای من گۆڕانکارییەکی گەورەن لەسەر ڕۆمانەکە. ئاخۆ هەوڵی ئەوەت دەدا لە یاسا و مەرجە نەریتی و باوەکان لابدەیت لە پێناو دروستکردنی شتێکی جیاواز، کە هەرچەندە بە دڵنیایییەوە، فیلمەکە هێشتا لای زۆرینەی خەڵک وەک فیلمێکی تەواو ترسناک سەیر دەکرێت؟
تۆ دەڵێیت زۆر دیمەنی ترسناک لە کتێبەکەدا هەن و لە فیلمەکە لابراون، من ڕازی نیم لەگەڵ ئەم بۆچوونە. ئەوەی ڕاستیی بێت، جگە لەو دیمەنەی منداڵەکە بازرەقەی خوێن دەبینێت بەسەر دیوارەکاندا چۆڕاوگەی بەستووە و کاتێک خەریکی یاریکردنە بە بەفر گوێی لە ژاوەژاوێکی کەم دەبێت لە سێڵاوە گەورەکەوە، پێم وایە هەموو بەشەکانی تر، ترسناکیی زیاتریان تیایە بە بەراورد لە کتێبەکە. خەڵکی ئەوەیان گوتووە. بۆ نموونە، لە کتێبەکە هیچ کەسێک ناکوژرێت.
باشە، بەڵام تۆ دیمەنی جووڵەی هەموو ئەو درەختانەی لە شێوەی ئاژەڵ بڕدرابوون لە باخچە پێچەڵاوپێچەکە، بڕیوە…
هەر ئەوەندەیە. کاتێک هاڵۆوران، چێشتلێنەرە ڕەشەکە دەگاتە کۆتایی، درەختە لە شێوە ئاژەڵ بڕدراوەکان هەوڵی وەستاندنی دەدەن. بەڵام ئەوە تاقە دیمەنە لە فیلمەکەدا بڕدرابێت.
تۆ جەختیشت لەسەر پەیوەندیی نێوان کارەکتەرە سەرەکییەکان و هەستی گۆشەگیربوونیان لە هۆتێلەکە، کردووە. بێزاریی جاک وەک نووسەرێک… هەموو ئەم شتانە زۆر گرنگ دەبن لە فیلمەکە، بەڵام لە کتێبەکە بەم شێوەیە دەرناکەون.
پێم وایە لە ڕۆمانەکە، ستیڤن کینگ هەوڵی زیادکردنی کۆمەڵێک شت دەدات، کە من ناویان لێدەنێم زڕەکارەکتەر (نیمچە کارەکتەر یان کارەکتەری ساختە) و سەرەداوی دەروونیی ساختە. هەرچۆنێک بێت، چییەتیی ئەوەی کارەکتەرەکان کێن، وەک خۆیشی دروستی کردووە لە ڕۆمانەکەدا، لە فیلمەکە وەک خۆیان بەرجەستە کراونەتەوە. تاکە شت گۆڕانکارییمان تیادا کردبێت ئەوەیە “وێندی”مان زیاتر وەک دایکێک و هاوژینێک دەرخستووە. بەڵام گۆڕان و پەیوەندییە دەروونییەکان، تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ ڕۆمانەکەشدا، بە تەواوی نەگۆڕدراون. گوتت کارەکتەرەکان سادەکراونەتەوە، باشە، بە ڕوونی مەبەستەکە ئەوەیە ئەوان ڕوونتر بوون و کەمتر پەرتن، نەک سادە کرابووبێتنەوە؛ ئا بەم شێوەیەیە، کەمتر پەرتبوون باشترە لە سادەکردنەوە. کاتێک گوتم کارەکتەرەکانم سادە کراونەتەوە، بەتەواوی مەبەستم ئەوەبوو؛ ڕوونتر پیشاندراون. بۆ نموونە، سەبارەت بە کارەکتەری جاک، کۆی ئەو وردەکارییە ئاڵۆزانەی لەمەڕ ژیانی خێزانیی جاک لە فیلمەکە بڕدراون، ئەمەشیان لە پێناو باشتر ڕێکخستنی فیلمەکەیە. پێم وانییە بینەر وردودرشت تێبینی غیابی لاپەڕە زۆرەکانی ڕۆمانەکە بکات کە کینگ بە وردی سەرنجی خستبوونە سەر، وەک کێشەی سەرخۆشییەکەی باوکی جاک یان دایکی وێندی. بۆ من، ئەمانە تەواو ناپەیوەندییدارن. هەروەها لێرەدا کێشەی زیادکردنی ئەو کۆمەڵە وردەکارییە دەروونییانەی لە هەوڵی ڕوونکردنەوەی کردە و مامەڵەکانی “جاک”دان، هەیە، کە بە ڕاستی گرنگ نییە.
ڕاستە. لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانەکە، هەمیشە هەستم بەوە دەکرد ڕۆماننووس هەوڵی ئەوە دەدات هەموو ئەو شتە ترسناکانەی ڕوو دەدەن، بەوردی ڕوونیان بکاتەوە. منیش پێم وایە کارێکی لەم شێوەیە هەڵەیە، چونکە شاهێزی چیرۆکەکە لەژێر لێڵی و تەمتومانیی خودی چیرۆکەکەدا ڕاکشاوە. بەڵام لە هەمان کاتدا، زۆر ئامەژەپێدانت بۆ “ئێدگار ئالان پۆ”، کە لە کتێبەکەدا هەن، فەرامۆش کردووە، بە تایبەت ئاماژەدان بە کورتە چیرۆکەکەی “ڕووبەندی مەرگی سوور[vii]“”، لە ڕاستیشدا فیلمەکەت بە تەواوی لەژێر کارکردی شێوازی ئێدگار ئالان پۆوە دەردەچێت و، بڕاوم وایە، زیاتر لە شێوازی بۆرخێسەوە نزیک بێتەوە، بە تایبەت لە دیمەنی کۆتاییی فیلمەکە. ئەمەیان لای من گۆڕانێکی تەواو گشتەکییە لە چاو ڕۆمانەکە.
ڕاستییەکەی گۆڕانی هەرە گەورە لە سی خولەکی کۆتاییی فیلمەکەدایە، چونکە فەزاکەی ڕۆماننووس لە کۆتاییی چیرۆکەکەدا تەنیا لە نێوان ڕووبەڕووبوونەوەی جاک و دانییدا چڕ بووەتەوە، دانی شتێکی لەم شێوەیە دەڵێت “تۆ باوکی من نیت“، دواتر جاکیش دەگەڕێتەوە، دەڕواتە خوارەوە بۆ لای سەرچاوەی گەرمکەرەوەکە بۆ چاککردنەوەی، بەڵام هۆتێلەکە دەتەقێتەوە. گرنگترین شت من و دایان جۆنسۆن کردمان، بریتی بوو لە گۆڕینی کۆتاییی چیرۆکەکە، لە پێناو گۆڕینی سەرنج بەم شێوەیەی تۆ باست کرد. لە فیلمەکەدا، کۆمەڵێک سەرەداو هەن سەبارەت بەو شتانەی وەک پەیوەندیی باوکی جاک و پێشینەی خێزانەکەی، کە من پێم وایە تەواو خزمەتی هەمان مەبەست دەکەن؛ کاتێک وێندی بە دکتۆرەکە دەڵێت چۆنچۆنی جاک قۆڵی دانی شکاندبوو، دەتوانیت لێرەدا ببینیت چۆن وێندی هەوڵی ئەوە دەدات لە کاتی باسکردنیدا، ڕووخساری ئاسایی و هێمن دەربکەوێت، بەڵام درک بەوە دەکەیت، کە دەبێت شتێکی زۆر خراپ ڕووی دابێت. یان بۆ نموونە، کاتێک ئۆڵمان، بەڕێوەبەری هۆتێلەکە، ئەم پرسیارە لە جاک دەکات “چۆن خێزان و منداڵەکەت بە دڵیان دەبێت؟“، لێرەدا دەبینیت نیگای چاوەکانی جاک مانایەکی لەم شێوەیە دەدەن “ئەمە چ پرسیارێکی بێمانایە!“، و دواتر زەردەخەنەیەک دەکات و تەنیا دەڵێت “بە دڵیان دەبێت“. لێرەدا مەبەستمە بڵێم، کۆمەڵێک وردەکاریی بچووک و هەروەها چڕ هەن، لانی کەم بە نیمچە ئاگایییانەوە هەمان ئەو تێگەیشتن یان هەستانەت پێ دەبەخشێت کە ستیڤن کینگ بەقووڵی هەوڵدەدات دروستیان بکات. من وا بیردەکەمەوە کینگ کەمێک نیگەرانی ئەوە بووبێت چۆن وا لە ڕۆمانەکە بکات لە ڕووی ئەدەبییەوە شوناسێکی بەهادار و گرنگ وەربگرێت؛ هەر بۆیەشە دەبینین گوتەزاکانی ئێدگار ئالان پۆ و ئاماژەدان بە چیرۆکی “ڕووبەندی مەرگی سوور“ەکەی لە ڕۆمانەکەدا بەکارهێناوە. ئەمانە ئاسایین، بەڵام وا دەرناکەون بۆ چیرۆکەکە پێویست بن. کینگ زۆر نیگەران دەردەکەوێت لێرەدا، وەک ئەوەی بیەوێت بۆ هەمووان بسەلمێنێت ئەوەی نووسیویەتی زۆر بەهادارەو ئەدەبیاتەکەی شتێکی زیاترە لەوەی تەنیا دەقی ژانرایەکی ئەدەبیی بێت.
بە شێوەیەکی ئاسایی چۆن کار لەگەڵ ئەکتەرەکان دەکەیت؟ پێت باشە لە کاتی گرتە تۆمارکردن بەمشێوەیەی بۆیان نووسراوە، بە تەواویی ڕۆڵ نەگێڕن و داهێنەرێتییەکەی خۆیانیش لە سیناریۆکە پیشان بدەن؟
بەڵێ، لام وایە گرنگ نییە چەندە بە وردییەوە سیناریۆکەت نووسیوە، چونکە کاتێک ئەم سیناریۆیە لەلایەن ئەکتەرانەوە پراکتیزە دەکرێت، ئەوا هەست دەکەیت تەواو جیاوازە، و لەوە تێدەگەیت شتانێکی سەرنجڕاکێش لە سیناریۆکەتدا بوونیان هەبووە، کە تۆ هەرگیز بیرت لێیان نەکردووەتەوە، یان کۆمەڵێک بیرۆکە هەبوون و تۆ پێت وابووە ناوازە دەبن، بەڵام بەمشێوەیە دەرناکەون. یانیش دیمەنی کۆمەڵێک لە سیناریۆکە ناهاوسەنگ دەردەکەوێت؛ وەک ئەوەی شتێک زۆر نەگونجاو بێت بۆ کۆی دیمەنەکانی تر، یان تەواو ئاشنا نەبێت، هەر بۆیە من لە کاتی پراکتیزە کردنی سیناریۆکە بە ئەکتەرەکان، دووبارە دەست دەکەمەوە بە نووسینەوە و داڕشتنەوەی سیناریۆکە. هەست دەکەم ئەمە ئەو ڕێگایەیە بە باشترین شێوە هەم سوود لە توانای ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکان و هەمیش لە لاوازییان وەربگرین. گەر شتێک هەبێت ئەنجامی نەدەن، با ڕوونتر بڵێین توانای ئەنجامدانیان نەبێت (دەبێت ئەوە بڵێم ئەم قسەیە بۆ فیلمی بریسکانەوەکە ڕاست نییە، چونکە هەموویان زۆر بە توانا بوون)، لە ناکاو لە هەبوونی چەند بیرۆکە و ئەگەرێک ئاگادار دەبیتەوە، کە پێشتر بە خەیاڵیشتدا نەهاتوون. لە خوێندنەوەی پلان و سیناریۆی هەندێک لە دەرهێنەرەکان هەمیشە سەرسامی ئەو تایبەتمەندییەیان بووم، کە دەقی سیناریۆکەیان بە تەواوی لەگەڵ پراکتیزەکردنییان بۆ دیمەنەکە دەگونجێت بەبێ پێداچوونەوە یان ڕێکخستنەوەیەکی ورد. دەشێت ئەمە لاوازیی سیناریۆکانی من بێت، ئەوەم لا گرنگ نەبووە چۆن و چەند بە باشیی سیناریۆکە لەسەر کاغەز دەردەکەوێت، چونکە لە چرکەساتی پراکتیزەکردنی سیناریۆکە لە ستۆدیۆ لەگەڵ ئەکتەرەکان، بە ئاشکرایی بۆت دیار دەبێت گەر بێت و دەقاودەق ئەو شتانەی لە سیناریۆکەدا نووسراون دووبارە بکەیتەوە، ئەوا هەرگیز بە تەواویی دیمەنێکی باش دروست ناکەیت.
لەوەش دڵنیابوومەتەوە کاتێک بیر لە گۆشەی کامێرا دەکەیتەوە، یان بیر لە شێوازی گرتنی گرتەکە دەکەیتەوە پێش ئەوەی ئەکتەرەکان پراکتیزەی بکەن، و پێش ئەوەی دیمەنەکە بگاتە ئەو شوێنەی شتێکی گرنگی لێ ڕوو دەدات، ئەوا هەمیشە ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە دەبێتە ڕێگر لەوەی بگەیتە باشترین و قووڵترین ئەنجامی گونجاو بۆ دیمەنەکەت.
هەمیشە لە دروستکردنی فیلمێکدا، هەوڵی ئەوە دەدەیت کۆنتڕۆڵی تەواوت بەسەر هەموو بەشەکانی فیلمەکەت هەبێت. هەستێکی کونجکۆڵانەم سەبارەت بەو یەک دوو لایەنە ورد و چڕانەی کۆنتڕۆڵکردنەکەتەوە هەیە. یەکەمیان پەیوەندی بە ئاڕاستە هونەرییەکەی فیلمەکانتەوە هەیە، و فیلمی “بریسکانەوەکە” بەتایبەتی. تۆ خۆت ڕاستەوخۆ بەشداریت لە بڕیاردان لەسەر ئەم بەشە؟
وایە، بەڵێ. بۆ نموومە لەم فیلمە (بریسکانەوەکە)، ڕۆی واڵکەر، دەرهێنەری بەشی هونەر، بۆ ماوەی مانگێک هەموو ئەمریکا گەڕا بۆ وێنەگرتنی هۆتێل، بینا، و کۆی ئەو شتانەی وەک سەرچاوە بەکارمان دەهێنا لە فیلمەکە. دەبوایە وێنەی سەدان شوێن بگرین. پاشان، لەو وێنانەی بە دڵمان بوون، دیزاینەرەکە لەسەری ئامادەی دەکرد، بەڵام قەبارە و شێوەکانی تەواو وەک لە وێنەکە دەردەکەوتن، بە هەمان قەبارە و شێوە دەکێشایەوە، ڕێک وێنەکە چۆن بوو بەم شێوەیە، نەک هاوشێوەی وێنەکە. کاتێک وێنەکان دەگیران، دیزاینەرەکە لەوێ دەوەستا و ڕاستەیەکیشی لەگەڵ بوو، بۆ ئەوەی بە جوانی قەبارە و جیاوازیی هەموو شتێک پێوانە بکات، ئەمەش لە پێناو ئەوەی ئەم قەبارە و شێوەی دروستی دەکەین، لە سەرچاوە ڕاستەقینەکەی خۆیەوە وەرگیرابێت، کە شتێکی زۆر گرنگە. بیر لەو بینایە بکەرەوە لە سەرەتای فیلمەکە لێی دەژین، کۆمەڵێک ژووری بچووک، ڕێڕەوگەلێکی تەسک لەگەڵ ئەو پەنجەرە نامۆیەی کوڕەکەیان کە بەرزییەکەی مەتر و نیوێک دەبێت. لە سەرەتادا، وایە شتێکی گەمژانەیە هەوڵی نەخشەکێش کردنی شتێک بدەیت کە هەموو کەسێک لە ژیانی واقعییدا دەیبینێت و دەزانێت ناڕاستییانە یان کەمێک هەڵە دێتە بەرچاو. لەبەرئەوە، شتانێکی وەک بیناکە و ئەو بینایەی ناو هۆتێلەکە، کە زۆر ناشرینە، لەگەڵ جۆرێک لە نەبوونی دیزاین، و شتەکان بەو شێوەیەی بەبێ دیزاینێکی جوان دروست کراون، گرنگە وەک خۆی و ڕاستییانە پیشان بدرێن لەبری ئەوەی هەوڵی جوانکردنیان بدەیت. بۆیە، ئەو بەشانە پێویستە بە ئاگادارییەوە لەبەربگیرێنەوە هەروەک ئەو ژوورە ناوازە جوانانەی وەک خۆیان پیشانیان دەدەیت و کۆی جوانیی و وردەکارییەکانی لەبەرچاو دەگریت. بە دڵنیایییەوە، لە وەها دۆخێکدا، لەبری ئەوەی دەرهێنەری بەشی دیزاین هەوڵی دیزاینکردنی هۆتێلێک بدات، کە من پێم وایە مەحاڵە و ناتوانێت بە شێوەیەکی واقیعیی پیشانی بدات، چونکە وەک شتێکی سەر ستەیج یان ئۆپێرایەکی لێدێت، باشترە شتێکی ڕاستییت هەبێت و بەم شێوەیەی هەیە، پیشانی بدەیت.
گرنگە چیرۆکەکە لە ژینگەیەکی تەواو واقیعی بسازێنیت بۆ ئەوەی بینەر چیرۆکەکە قبووڵ بکات، و بۆ ئەوەی فیلمەکە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دەربکەوێت، پێویستە هەمان ئەو ڕووناکییانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەیبینین بۆ دیمەنەکانی فیلمەکە بەکار بهێنرێت، نەوەک ڕووناکییەکی ساختە و شانۆیی (زیاد لە پێویست)، کە بە زۆری بینەر لە فیلمە ترسناکەکاندا دەیانبینێت. من ئەم دۆخە بەراورد دەکەم بە شێوازی نووسینی کافکا و بۆرخێس، دەزانی شێوازێکی سادەی بێ گرێ و گۆڵە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا قووڵ. بە مانایەکی دیکە، باس لە شتانێکی ناوازە یان نامۆ دەکەن لە فۆڕمێکی ئاساییدا، وەک ئەوەی بەشێک بن لە ژیانی ڕۆژانە. پێم وایە زۆر گرنگە لە ستۆدیۆ دیمەنی فیلمەکە ڕاستەقینە دەرکەوێت، پێویست بەوەش ناکات لە ڕووی دیزاینەوە جوان دیار بێت، چونکە ڕاستەقینەیی دیمەنەکە و نەبوونی زۆری دیزاین دەرفەتی زۆرتر بۆ گۆشەی کامێرا، ڕووبەر، و تێڕوانینی جیاواز دەڕەخسێنێت. بەڵام هەموو شت دەبێت ڕاستییانە دەرکەوێت. گشت وردەکاریی دیمەنی وێنە گیراوەکانی شوێنە ڕاستەقینەکان بە وردییەکی زۆرەوە لەبەر دەگیرێنەوە. بەشی دەرەوەی هۆتێلەکە لەسەر شێوازی هۆتێلێک لە کۆلۆڕادۆ داڕێژڕاوەتەوە، بەڵام بەشەکانی ناوەوەی لە چەند شوێنێکی جیاوازەوە دیزاینی بۆ کراوە. بۆ نموونە، تەوالێتی هۆتێلەکە لە لایەن فڕانک لۆیید ڕایتەوە دیزاین کراوە، ئەویش شێوازی دیزاینەکەی لە تەوالێتێکی ڕاستەقینەی هۆتێلیکی شاری فینیکیسەوە وەرگرتبوو لە ئەریزۆنا. بەتەواوی وەک ئەو بوو، ڕەنگ و هەموو شتێکی. لە کاتێکدا تەوالێتێکت هەیە و ئەگەرچی نەک هەر قەبارە و شێوەی گونجاوە، بەڵکو سەرنجڕاکێشیشە، کەواتە بۆچی پێویستە تەوالێتێکی نوێ دیزاین بکەیت؟
گەر بتەوێت شوێن بۆ دیمەنەکان دروست بکەیت، زۆر گرنگە بۆشایییەک بۆ بەکارهێنانی ڕۆشنایی و دەرفەتەکان بهێڵیتەوە. بۆ نموونە، هەموو چرا هەڵواسراوەکانی ناو بیناکە زۆر بە ئاگادارییەوە بەسترابوونەوە و کارەبایان بۆ ڕاکێشرابوو، هەر یەک لە گڵۆپەکانی چراکە هەزار واتە، بەڵام لە ڤۆڵتەیجی نزمدا دادەگیرسێت، بۆیە ڕووناکییەکی ڕۆشن، شاهانەیی و ئاسوودەبەخش پەخش دەکات. ئەگەر تێبینیت کردبێت، ڕەنگ و هەموو شتێکی تر لە هۆتێلەکەدا دڵگیر و سەنگینە، لەبەرئەوەی هەریەک لە گڵۆپەکانی هۆتێلەکە هەزار واتن، بەڵام ڤۆڵتەیجەکانیان کەم کرابووەوە بۆ ئەوەی بەم شێوە جوانە دەرکەوێت. ئەو ڕووناکییەی لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە بەهۆی شاشەیەکی ڕوو یەکدراوەوە دروست کرابوو، کە درێژییەکەی سیی مەتر و نیو دەبوو و بەرزییەکەشی لە شوێنی دیمەنەکە نۆ مەتر زیاتر دەبوو، تێدەگەیت؟ لە پشت شاشە ڕوو یەکدراوەکەوە ٧٥٠ گڵۆپ بە هەزار وات داگیرسابوون. ئەم شێوازی ڕێکخستنە وا دەکات ئەو ڕووناکییەی لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوور وەک ڕووناکیی خۆر ڕاستەقینە دەربکەوێت؛ بە ڕاستی وەک ئاسمانێکی ساختە وابوو. بۆیە بەم شێوەیە لە ڕۆژدا وەک ڕووناکی ڕاستەقینە دەردەکەوێت. بێ شک، ڕەچاوکردنێکی وەها پێویستە بەر لە دەستپێکردنی هەر یەکێک لە کارەکانت، چونکە ئەمان بەشێکن لەو بەشانەی پەیوەندییان بە چۆنیەتیی دروستکردنی دیمەنەکانتەوە هەیە؛ ڕووناکیی بەکارهێنان پێویستە لە سەرەتای دیزاینکردندا بە شێوەیەکی ڕێکخستە پلانی بۆ دانرابێت، بۆ ئەوەی لە دەستپێکەوە هەموو بەشەکان لەگەڵ یەکتری هەماهەنگ بن.
لە ئێستادا بیر لە پڕۆژەیەکی نوێ دەکەیتەوە؟
نا، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستکەوتنی بیرۆکەیەکی نوێم.
سەرچاوە
https://cinephiliabeyond.org/interview-stanley-kubrick-vicente-molina-foix
The Shining. Directed by Stanley Kubrick. 1980. [i]
2001: A Space Odyssey. Directed by Stanley Kubrick. 1968. [ii]
Girlfriends. Directed by Claudia Weil. 1978. [iii]
Carrie. Directed by Brian De Palma. 1976. [iv]
[v]غەریبە: چەمکێکە فرۆید بۆ وەسفکردنی شتێکی نائاشنا، بەکاری هێناوە. هەرچەندە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاشنایە. ئێمە ساتێک غەریبە ئەزموون دەکەین کاتێک لە ناکاو شتێکی ئاشنا بۆمان نائاشنا دەبێت. بە مانایەکی تر، غەریبە گەڕاندنەوەی چەپێندراوەکانمانە.
[vi] نووسەر و چیرۆکنووسی بەناوبانگی ئەمریکیی. لە ساڵی ١٨٩٠ لە ئەمریکا لەدایک بووە. نووسەر چیرۆکگەلێکی سەمەرەی ترسناکی دەنووسی لە ژانرای فەنتازیا، ترسناک و زانستیی. لە زۆربەی کارەکانیدا، جیهانێکی خەیاڵیی تایبەت بە بوونەوەری سەیر و سەمەرە، دەئافراند. تێمای چیرۆکەکانی بیدەسەڵاتیی و دەستەمۆیی مرۆڤ پیشان دەدەن لە گەردوونێکی فراوان و بێکۆتادا. لە ساڵی ١٩٣٧ لە تەمەنی چل و شەش ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
The Masque of the Red Death: Edgar Allan Poe. [vii]
The post چاوپێکەوتن لەگەڵ ستانلی کوبریک appeared first on ژنەفتن.
مایکڵ ئەنجلۆ ئەنتۆنیۆنی: شاعیری نامۆیی
پەیمانگای فیلمی بەریتانیا BFI، بە ڕیزبەندی، شرۆڤەیەک سەبارەت بە یەکێک لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرە بڵاو دەکاتەوە -فیلمی خۆرگیران ١٩٦٢. ئەمەش بیرهێنانەوەی، یەکێک لە گرنگترین دەرهێنەرەکانی هونەری سینەمایە لە ١٩٦٠کاندا. هیوادارم دوای ئەم فیلمە، فیلمی (ڕووداوەکە ١٩٥٩) و فیلمی (شەو ١٩٦١)یــش بڵاو بکرێتەوە.
ژیاننامە
ئەنتۆنیۆنی لە ساڵی ١٩١٢ لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٣٠کاندا، فیلمەکانی بەو کامێرایانە بەرهەم هێناوە، کە ١٦ ملیمی بوون. هەروەها، وتاری ڕەخنەییشی دەربارەی فیلم؛ پێشکەش بە ڕۆژنامەیەکی ناوخۆی کردووە. لە ١٩٤٠دا، لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی سینەماتۆگرافی دەستبەکار بووە؛ کە خوێندنگایەکە بۆ شرۆڤەکردنی فیلم لە ئیتاڵیا. پاش ئەوە وەک سیناریۆنووس ئیشی کردووە، لەوانەش: نووسینی فیلمێک بۆ دەرهینەر ڕۆبیرتۆ رۆسیلینی. یەکەم فیلمیشی وەک دەرهێنەر: بەڵگەفیلمێکی کورت بوو بە ناوی خەڵکی پۆ (gente del po) کە لە ساڵی ١٩٤٣وە بۆ ساڵی ١٩٤٧ کاری تێدا کردووە. لە ١٩٥٠کاندا، چەند فیلمێکی درێژی بەرهەم هێناوە و بەردەوام بووە لە کاری سیناریۆنووسین، ئەویش بە بەشداریکردن لە نووسینی فیلمی «شێخە سپییەکە ١٩٥٢»یی فێلینی بوو.
مایکل ئەنجلۆ ئەنتۆنیۆنی (١٩١٢-٢٠٠٧) دەرهێنەر و فیلمنامەنووسی ئیتالیایی
لە ١٩٦٠، فیلمی ڕووداوەکە، بەرەو سەرکەوتنێکی جیهانی برد. فیلمەکە خەڵاتی (Special Jury Prize)ی بردەوە لە فیستیڤاڵی کان. ئەنتۆنیۆنی، سێینەیەکی ساز کرد، لەگەڵ دوو فیلمەکەی پاشتری: لە ساڵی١٩٦١، فیلمی شەو، خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە لە بەرلین. لە ساڵی ١٩٦٢، فیلمی خۆرگیرانیش، بووە براوەی خەڵاتی (Special Jury Prize) لە فیستیڤاڵی کان. لە هەر سێ فیلمەکە، خانمە ئەکتەر ‘مۆنیکا ڤیتی’ ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە، هاوشێوەی ‘ژولیتا ماسینا’ لە فیلمەکانی فێلینی؛ ئەویش لە زۆربەی فیلمەکانی ‘ئەنتۆنیۆنی’دا بەشدار بووە. ئەنتۆنیۆنی زیاتر وەک دەرهێنەر ناسرابوو. مژارە سەرەکییەکەی، ڕووکەشی پەیوەندیی سۆزداری بوو لە پیاوی مۆدێرندا و گەڕانێکی بێهوودە بۆ دۆزینەوەی خودی خۆی لە جیهانێکی تەکنەلۆژیدا و بێتواناییان بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتری. ئیفرایم کاتز سەرنجی خۆی دەخاتە ڕوو: «وێنەگرتنەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەسەر کارەکتەرەکانن، هەتاکوو دۆخی دەروونییان دەر دەکەوێت. جووڵە هێواشەکانیان لە وێنەگرتنەکاندا، فشارێکی زاڵ دەردەخەن، کە کات دەی خاتە سەر هەستەکانی مرۆڤ. ئەنتۆنیۆنی سوود لە جیهانی فیزیکی چواردەور وەر دەگرێت، بۆ گۆڕینی دۆخی دەروونی و بۆ دەربڕینی زەبری تەنیایی و ژانە دەروونییەکان. فیلمەکانی ئەنتۆنیۆنی بەزۆری بێ پیلانە، ناڕوونی گێڕانەوەکان لە فیلمەکاندا؛ نزیکە لە فەزایەکی نهێنییئامێزەوە.»  [لە ئینسیکلۆپیدیای نێودەوڵەتی فیلم ١٩٩٤].
ناوەڕۆکی فیلمی ئیتاڵیا
ئەنتۆنیۆنی لە سەروبەندی حکومڕانی فاشیزم گەورە بووە و پیشەی دەرهێنەرییەکەشی شانبەشانی بەرەوپێشچوونی هونەری نیۆڕیالیزم بوو. ئەو فیلمانەش تیشکیان خستبووە سەر ژیانی خەڵکی ئاسایی. نیۆڕیالیست: وێنەگرتنی شوێن و ئەکتەرە ناشارەزاکان و تاڕادەیەک شێوازێکی ناباوی بەکارهێناوە بە بەراورد بە ستۆدیۆی فیلمە کۆنەکان. لە ١٩٥٠کان، فیلمەکانی ئەنتۆنیۆنی دوورکەوتنەوە لە هونەری نیۆڕیالیستی و ئەنتۆنیۆنی دەستی کرد بە نیشاندانی وێنە و گێڕانەوەی ئاڵۆز و تەمومژاوی لە فیلمە بەناوبانگەکانیدا.
لە هەمان کاتدا، گۆڕانکاری لە بینەرەکانی سینەما و نمایشکردنی فیلم، کاریگەری لەسەر دەرهێنەرە ئیتاڵییەکان هەبوو. ئەوەش بەشێکبوو لەو گۆڕانکارییە بەرفراوانانەی کە لە دوای جەنگی جیهانییەوە ڕوویان دا لە سینەما. سینەماکان زۆرجار دادەخران؛ بەتایبەتی لە لادێ و ناوچە بچووکەکاندا. ئەو سینەمایانەی کە لە شار بوون، زیندوو مانەوە بەڵام لەچاو جارانا نرخیان زیاتر بوو. سەرباری ئەوەش، کۆمەڵێک شت هاتنە ئاراوە، کە ئێستا ئێمە بە «بینەری تایبەت» ناوی دەبەین. چەند فیلمێکی ناودار هەبوون، کە ئەوانیش بەشدارییان کردبوو لە هۆڵیوددا، ئەو فیلمانەش، فیلمی کوالیتی یان هونەری بوون. ئەوانەی دواتر، زۆرجار شێوازێکی ڕەش و سپی سینەماتۆگرافی بوون، کە بەشێوەیەکی گشتی تێچوویان کەمتر بوو. بەڵام ئەنتۆنیۆنی شێوازێکی جیاوازی بەکار هێنا؛ بەو چەشنەی ڕەنگ ببێتە شتێکی باو لە مژارە سەرەکییەکەیدا. ئەنتۆنیۆنی تەنها یەک فیلمی ڕەنگاوڕەنگی دەرهێنا، ئەویش فیلمی «بیابانە سوورەکە ١٩٦٤» بوو. زیاتر شێوازەکە، ڕەوتێکی جیاوازی خوڵقاند سەبارەت بە گێڕانەوە و کارەکتەر و شرۆڤەکردنی چیرۆکی فیلمەکە.
ئەنتۆنیۆنی: تریلۆژی (سێ فیلمی یەک لەدوای یەک)
فیلمی ڕووداوەکە، شەو و خۆرگیران پێکەوە تریلۆژیایەکیان پێکهێنا، کە ئەنتۆنیۆنی لەنێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٢ بەرهەمی هێنان. هەمووشیان بوونە براوەی خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی ئیتاڵیا. ئەو فیلمانەش ناوبانگ و کەسایەتیی ئەنتۆنیۆنیان وەک دەرهێنەر دەرخست. مۆنیکا ڤیتی لە هەموو فیلمەکاندا بەشداری کردووە. ئەنتۆنیۆنی و تۆنینۆ گوێرا پێکەوە سیناریۆکەیان نووسیوە. (ئێرالدۆ دا رۆما) لە هەرسێ فیلمەکە مۆنتێر بووە، (گیانی دا ڤەنانزۆ) سەرپەرشتیاری وێنەگرتن بووە لە فیلمەکانی شەو و خۆرگیراندا. (گیۆڤانی فوسکۆش) ئاوازی داناوە بۆ هەردوو فیلمی ڕووداوەکە و خۆرگیران. لە هەمان ماوەدا، جگە لە فیلمی «ژیانە شیرینەکە»ــی فێلینی؛ ئینگمار بێرگمانیش فیلمی «شەوی زستانی» دەرهێنا، ئەلەین ڕێسنەیسیش فیلمی «ساڵی پار لە مارینبادی» دەرهێنا- هەموویان چەند فیلمێکی مۆدێرنستی نایاب بوون.
لە فیلمی ڕووداوەکە: «ژنێکی گەنج بە ناوی ئانا (لیا ماساری)، لە گەشتێکی دەریایدایە لە ناوچەی سیسیلی لەگەڵ کۆمەڵێک ئیتاڵی دەوڵەمەنددا و لەپڕ دیار نامێنێت. خۆشەویستەکەی: (ساندرۆ گابریلێ فێرزێتی) و هاوڕێکەی: کلاودیا (مۆنیکا ڤیتی)، سەرکەوتوو نابن لە دۆزینەوەی و گەڕان بەدوایدا بێ فایدەیە. بەهۆی ئەو پێشهاتەوە، پەیوەندییەکی ئاسایی لەنێوانیان درووست دەبێت. هیچ چارەسەرێک بۆ ڕووداوەکە نییە. بزربوونی ئانا، هەرگیز لە فیلمەکەدا باس ناکرێتەوە. دابڕانیشی، شتێکی دڵخۆشکەر نییە. لە کۆتاییی فیلمەکەدا، کلاودیا و ساندرۆ دەچنە نێو پەیوەندییەکی سۆزداریی ساردوسڕەوە، هەرچەندە بەزەحمەتیش بەیەک دەگەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێگەمان پێ نادرێ هیچ گێڕانەوەیەکی ئۆرسۆدۆکسی تێوەبگلێنین. فیلمەکە زۆر بەهێواشی دەڕوات، و زۆربەی ئەکشنەکانیش لە ساتە خۆڕسکەکاندا دەبینرێن. هەروەها زۆر بەکەمی کارەکتەرەکان پێکەوە قسە دەکەن. زۆرجار ئەوە دەبینرێ، کە هەر یەکەیان لەنێو دیمەنە سارد وشکەکانی سیسیلیدا بەتەنیان و لەیەکتر دوور کەوتوونەتەوە.» [ئەندریو توتۆر]
فیلمی شەو: «باس لە ژیانی هونەرمەندێک دەکات، کە یەکێکە لەو کەسانەی لە ئیتاڵیادا، خاوەن پاشخانێکی ئابووریی بەرزە. ئەم فیلمە، باس لە چەند کاتژمێرێک دەکات، بەتەواوی شەویشەوە، لە ژیانی گیۆڤانی پۆنتانۆ (مارسێلۆ ماسترۆیانی)ــی ڕۆماننووس، لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی کۆتا کتێبیدا. (ژیانی مۆریا) ڕۆڵی هاوسەرەکەی دەبینێت. هەروەها، مۆنیکا ڤیتیش ڕۆڵی خوشکی خاوەنکارگەیەک دەبینێت، کە گیۆڤانی هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، کەچی ناشتوانێت ڕازی بکات.
ئەنتۆنیۆنی ئیش لەسەر چوونە ناو پێوەرە ئاڵۆزەکان و دەرچوون لێی و گۆڕانکاری لەم پێوەرانەدا دەکات. بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک، لەنێوان ئەکتەرەکانیدا بیگۆڕێت- لەکاتی پاراستنی کاریگەریی ئەو ئەکشنە سەربەخۆیانەی کە پێکەوەی بەستوونەتەوە. وەک ئەوەی لەناو نهێنییەکانی یەکتریدا یەک ببینن. [پ. ئادەم سیتنی].
فیلمی خۆرگیران
فیلمی خۆرگیران لە ڕۆما دەرهێنراوە، پەیوەندییە سەرەکییەکە ڤیتۆریا (مۆنیکا ڤیتی) و پیرۆ (ئەلەین دیلۆن) دەگرێتەوە. پلۆتەکە باس لە ئاڵوگۆڕیی بۆرسەی شار دەکات. هەرچەندە شوێنەکان زۆرتر لە ناوچەی بازاڕی و فاشیۆنی پێشانگای جیهانی ڕۆمادان. فیلمەکە [بۆ پارەکەم] ئەبستراکتترین بەشی تریلۆژییەکەیە.
پۆستەری فیلمی خۆرگیران، ١٩٦٢
فیلمەکە، لە دوو ناوچەی ڕۆما دەرهێنراوە، سەرەڕای ئەوەی فڕۆکەیەکی بچووکیش لە فڕۆکەخانەی ڤێرۆنادا هەیە. سەرنجە بنچینەیییەکە لەسەر ناوچەی پێشانگای جیهانی ڕۆمادایە، لەو شوێنەی کە ڤیتۆریا لە ئاپارتمانێکی مۆدێرن و سەرنجڕاکێشدا دەژی. پێشانگای جیهانی ڕۆما، لە ساڵی ١٩٣٠کاندا، یەکێک بوو لە پرۆژەکانی ڕژێمی فاشیست، کە دەبوایە ببوایە بە پڕۆژەیەکی تەلارسازی و نەخشەکێشان بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێک لە دەوروبەری پێشانگایەکی گەورەدا. بەڵام هەرگیز پیشانگاکە دانەنرا لەو شوێنە؛ ناوچەکە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم، وەک دوو ناوچەی نیشتەجێبوون و بازرگانی، پەرەی پێ درا. بۆیە ناوچەکە تێکەڵەی چەند شێوازیک بوو لە پێش جەنگ و لەدوای جەنگ. وەک زۆربەی کات لە فیلمە ئیتاڵییەکاندا دەبینین، کە تەلارساز دەنگدانەوەیەکی تایبەتیان هەبووە لە ڕابردوودا.
فیلمەکە لەناو ئاپارتمانەکەی ڕیکاردۆوە (فرانسیسکۆ ڕاباڵ) دەست پێ دەکات، کە خەریکە پەیوەندی لەگەڵ ڤیتۆریا کۆتایی پێ دێت. دوای ئەوەی، ڤیتۆریا دەگەڕێتەوە بۆ ئاپارتمانەکەی خۆی، ریکاردۆ بەبێ فایدە هەوڵ دەدات پەیوەندی بە ئاپارتمانەکەیەوە بکات. پاشان، لە فیلمەکەدا پیرۆ سەرکەوتووترە لە پەیوەندیکردن پێوەی. هەروەها، دیمەنێک هەیە لەناو خانووی ئەو هاوسێیەی کە ڤیتۆریا و هاوڕێکەی سەردانی دەکەن. ئەمەش تاڕادەیەک دیمەنێکی نامۆ و سەیروسەمەرەیە. خاوەن ماڵەکە بۆ ماوەیەک لە کینیا ژیاوە، ئەو زۆر ڕەگەزپەرستە بەرامبەر خەڵکە ڕەشپێستەکانی کینیا. لەڕاستیدا، ژنەکە گاڵتەیان پێ دەکا و ئەو جلانە دەپۆشێت کە لە ئەفریقا کۆی کردوونەتەوە. من ئەم دیمەنە مێژوویییەی فیلمەکە بەشێوەیەک دەبینم، کە لە فیلمی (ڕووداوەکە)دا ڕوو نادات.
ناوچەی دووەم، سەنتەرە کۆنەکەی شارە، لەم شوێنە ئاڵوگۆڕی بۆرسە و ئاپارتمانی خێزانەکەی پیرۆی لێیە، لەگەڵ ئەو ئۆفیسەی کە تێیدا ئیش دەکات. ڤیتۆریا و پیرۆ لە ئاڵوگۆڕی بۆرسەکەدا یەک دەبینن. کە دایکی ڤیکتۆریا دێت بۆ چێککردنی سەرمایەکەی. ئەمەش هەراوهۆسە و گڕوتینێک نیشان دەدات. لە یەکەم دیمەندا، گرنگی بەو خولەکە بێدەنگییە دەدرێت کە ڕادەگیرێت بۆ ئەو دەڵاڵەی کە سەرمایەکەی لە دەست دەدات. ئاڵوگۆرەکە، سەنتەرێکی قەرەباڵغی قومارە. بۆ من ئەمە بیرخستنەوەی زنجیرە کورت و ستایلە جیاوازەکانی فیلمی (دکتۆر مابیوس)ــی فیرتز لانگی دەرهێنەرە. پیرۆ وەکوو هەموو ئەندامەکانی تری ئاڵوگۆڕەکە زۆر مەشغوڵە. لە جێیەکدا ڤیتۆریا پێی دەڵێت:
«تۆ هەرگیز ناوەستیت».
ڕووداوەکانی ناو بۆرسەکە، نیشانەی لایەنێکی پڕوپوچ و داڕماوە، کە ڕەنگدانەوەی پێشهاتە واقعییەکانی نێو ئابووریی ئیتاڵیایە لە ساڵی ١٩٦١.
هەروەها، لە ڕووباری تیباردا دیمەنێک هەیە، کە ئۆتۆمبێلە سپۆڕتەکەی پیرۆ دەدزرێت و دەکەوێتە ناو ڕووبارەکەوە. ئێمە ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرە مردووەکەش دەبینین، کە لە ڕووبارەکە ڕادەکێشرێنە دەرەوە. بەڵام، کاتێ کە پیرۆ و ڤیتۆریا پێکەوە لەناو پارکێکدا پیاسە دەکەن، چەند دیمەنێکی دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەوەی کە زاڵ دەبێت بەسەر بەشی کۆتاییی فیلمەکەدا، دیمەنی دەرەوە و دووڕیانێکە، کە لە ناوچەی پێشانگای جیهانی ڕۆمادایە. هەروەها بینایەکی تەواونەکراوی لێیە، کە داربەست کراوە و داپۆشراوە، تەنانەت ئاو دەچێتە ناو تەنکییەکەوە و دەڕژێتە سەر شەقامەکە. لە زۆربەی کاتەکاندا، ئەم دووڕییانانە دەبینین. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە ڕێبوارێک دەبینین کە پەرستارێکە پاڵ بە عەرەبانەی مناڵێکەوە دەنێت. هەروەها لە کاتی کازیوەدا، پاسێک دەوەستێت، سەرنشینەکان لە پاسەکە دادەبەزن و بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن. لێرەدا، دەگەڕێینەوە بۆ کۆتاییی فیلمەکە، بەشێک لە ڕێبوارەکان دەبینین، بەنموونە: پیاوێک ڕۆژنامەیەکی بەدەستەوەیە، پاشان دووڕییانەکە چۆڵ دەبێت. ئێمە چاوەڕێ دەکەین بەڵام هەرگیز نازانین کە چی ڕوودەدات. لە ڕواڵەتدا، ئەمە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە، بە وێنەگرتنێکی زنجیرەیی یەک لەدوای یەکی دووڕییانەکە، باڵەخانەکە، وێنە نزیکە وردەکان وەک ئەبستراکتترین دیمەن دەردەکەوێت، لە فیلمێکی ئەنتۆنیۆنی’دا.
فیلمەکە بە وێنەگرتنێکی بازنەیی درووست کراوە. کامێراکە چەند جارێک بە گۆشەیەکی لار دەی بڕێت. ئەوان سوود لە هەموو ئەو شتانە وەردەگرن کە لە پێش کامێرادایە. کارەکتەرەکان بەرامبەر ئۆبژێکتەکان، دیوارەکان، باڵەخانەکان دانراون. بۆ نموونە: وێنەگرتنی ڤیتۆریا لە ناو ئاپارتمانەکەی ریکاردۆدا، کە لەلای چەپی چوارچێوەکە وەستاوە و ڕووی لە ژوورەکە و ئاوێنەکەیە. بەهۆی بۆشایی و دیوار و کەلوپەلەکانەوە لە ڕیکاردۆ جیا دەکرێتەوە. کاتیک ڤیتۆریا و پیرۆ بۆ یەکەمجار لە ئاڵوگۆڕی بۆرسەکەدا قسە دەکەن، ئەوان لە دەوری پایەیەکی بازنەی گەورەدا گفتوگۆ دەکەن، ئەو کاتەی کە خەڵکەکە بۆ ماوەی خولەکێک بێدەنگ بوون. لە هەندێک لە وێنەگرتنەکاندا، بەتایبەتی وێنەگرتنەکانی ڤیتی، کۆمەڵێك شتی ناو فیلمی (شەو)ی وەبیرخستمەوە. وێنەگرتنەکان زۆر درێژ نین. چەند تراکێک لە فیلمەکەدا هەیە، زیاتر وا ڕوو دەدەن، بەجۆرێک کە لە کۆتاییی ڕووداندا بن.
ئێمە هەردوو دیمەنە شەو و ڕۆژییەکان و پانتایییەکی دەرەکی و ناوەکیمان هەیە. ئەوەی کە بیرم چوو لە سکرینەکانی پێشتردا، دیمەنی ئەو شەوە بوو، کە ژمارەیەک سەگی نیشان دەدا. ڤیتۆریا دوایان دەکەوێت، بەتایبەتی ئاژەڵە ماڵییەکەی هاوسێکەی. ناتوانم سەگی ترم بیر بکەوێتەوە لە فیلمەکانی ‘ئەنتۆنیۆنی’دا؟
جیا لە گەنگەشە و هەراوهوریا؛ ساوندراکەکەش پەرژوبڵاوە. دوو گۆرانیی Diegetic و گۆرانیبێژێکی Diegetic هەن. بڕگە مۆسیقاییە کورتە Non-diegeticکانی لە سەرەتای فیلمەکەیا دەردەکەون. زۆربەی زۆریان لەو دیمەنەدان کە پیرۆ ئاپارتمانی خێزانەکەی نیشانی ڤیتۆریا دەدات. بەڵام گەورەترین ڕێژەی موزیکە پێکەوەییەکان لە کۆتاییی دیمەنە درێژەکان و لەو شوێنانەدان کە چۆڵ و هۆڵە و کەسی لێ نییە.
گومان لەوەدا نییە، کە ئەنتۆنیۆنی دەرهێنەری مژار و شێوازەکانە. هەرچەندە ئەمە ئیشێکە (وەک ئیشەکانی تری)، کە کۆمەڵێک دەرهێنەر تیایا بەشداری کردووە، سینەماتۆگرافێکەی لەلایەن (گیانی دی فوسکۆ)وە کراوە و زۆر جوانە. هەروەها بەڕێوەبردنی دیزاین و مۆنتێریەکەشی نایابن. لە کاتێکدا گیۆڤانی فوسکۆ مۆسیقا سپێرسیەکەی داناوە و ئەتمۆسفیرییە.
وەکوو هەموو فیلمەکانی ئەنتۆنیۆنی، کە دۆخێکی ئێجگار ئاڵۆزی هەیە، کە پەیوەندی بە هەریەک لە کارەکتەرەکان و گێڕانەوەکەوە هەیە. هەرچەندە لە کاتی مژارەکاندا دەردەبردرێن. بەڵام بە دڵنیایییەوە ئەمە مۆدێرنیست و ژینگەیەکی نامۆیە. وەختێ کە سەنتەرە کۆنەکە ژیان و ئەکشنی زیاتری تیایە و تاڕادەیەکیش بێمانایە، کاتێک بەتەنیا نابێت بە دەستکەوت. کوالیتیی فیلمەکە و ئەو دەنگ و مۆسیقایەی کە بۆی زیاد کراوە، ئاسوودەیییەکی زۆر دەبەخشێت. هەروەها ورووژێنەریشە چونکە لەوانەیە هەندێک لە بینەرەکان لێی بێزار ببن. [بیستوومە کە دەگوترێت] گەر فیلمەکە شتێکی تیابێت، زۆر زەحمەتە ورد نەبیتەوە لێی و پرسیار نەکەیت پاش کۆتاییهاتنی ‘باش’.
ئیتاڵیا/ فەڕەنسا ١٩٦٢. لەلایەن ڕۆبێرت و ڕایمۆند حەکیم بەرهەم هێنراوە.
سیناریۆ: مایکڵ ئەنجلۆ ئەنتۆنیۆنی و تۆنینۆ گوێرا، لەگەڵ ئیلیۆ بارتۆلینی و ئۆتیرۆ ئۆتێری. سینەماتۆگراف: گیانی دی ڤەنانزۆ. مۆنتێر: ئێرالدۆ دا ڕۆما. دەنگ: کلاودیا مەیلید و ماریۆ برامۆنتی. سەرپەرشتیاری دیزاین: پیرۆ پۆلیتۆ. موزیک: گیۆڤانی فوسکۆ.
ئەکتەرەکان: ئەلەین دیلۆن (پیرۆ)، مۆنیکا ڤیتی (ڤیتۆریا)، فرانسیسکۆ ڕابال (ڕیکاردۆ)، لەگەڵ لیلا برینۆن، ڕۆسانا ڕۆری، میرێلا ریکیاردی، لویس دیگنیێر.
نمایشکردن لە Digital cinema package، ڕەش و سپی بە ژێرنووسی ئینگلیزی: ١٢٦ خولەکە.
پوختەکان لە Macmillan International Dictionary of Film
The post مایکڵ ئەنجلۆ ئەنتۆنیۆنی: شاعیری نامۆیی appeared first on ژنەفتن.
خۆشەویستی لە سەردەمی بایۆتەکنەلۆژیادا
‎ ئەو كاتەی تەكنەلۆژیای ژیان و تێگەیشتنی مرۆڤ بۆ جینەکان پێش دەكەوێت، خۆشەویستی وەك هەستێكی سەرەكیی مرۆڤایەتی لە گۆڕانكاریدایە، ئەمڕۆ لە سەردەمی گەشەكردنی بایۆتەكنەلۆژیادا دەتوانین هەموو ئەو كیمیا و هۆڕمۆنانە بناسین، كە پەیوەندییان بە خۆشەویستییەوە هەیە.
بەڵام سەرەڕای ئەم تێگەیشتنە زانستییە، خۆشەویستی هێشتا وەك نهێنییەكی سەرنجڕاكێش ماوەتەوە. لەم سەردەمەدا تێكەڵبوونی زانست و هەست، پرسیاری نوێی لەسەری سرووشتی خۆشەویستی و چۆنیەتیی كاریگەریی بایۆتەكنەۆلۆژیا خوڵقاندووە. ئایا دەتوانین لە داهاتوودا خۆشەویستی بەشێوەیەكی زانستی كۆنتڕۆڵ بكەین، یان هەر دەبێت وەك هەستێكی سرووشتی و خۆڕسك بمێنێتەوە؟
١
لە دنیای هاوچەرخدا، دۆزینەوەی هاوبەشی ژیان بووەتە پڕۆسەیەکی ئاڵۆز، وەک تاقیکردنەوەیەکی کیمیایی، کە دوو ماددە دەبێت بە تەواوی لەگەڵ یەکتردا بگونجێن. سیستەمی کۆمەڵایەتی، وەک تاقیگەیەکی گەورە، مرۆڤەکان دەخاتە ژێر چاودێرییەوە. ئەوانەی ناتوانن هاوبەشی گونجاو بدۆزنەوە، وردە وردە دەست دەکەن بە گۆڕان. سەرەتا، تەنیایی وەک ژەهرێکی هێواش دەخزێتە ناو خانەکانەوە. هەر وەک نیتچە دەڵێت «ئەو کەسەی تەنیایی هەڵدەبژێرێت، یان دەبێتە خودا یان دەبێتە شەیتان.» لێرەدا، گۆڕانکارییەکە بەرەو دۆخێکی سروشتییترە. چاوەکان دەست دەکەن بە گۆڕان، وەک ئەوەی فێر بن لە تاریکیی تەنیاییدا ببینن. دەنگ دەگۆڕێت، چونکە کەس نییە لەگەڵیدا قسە بکات. هەر کەسێک خاڵی هاوبەشی تایبەت بەخۆی هەیە -کورتبینی، لەنگین، یان هەر تایبەتمەندییەکی تر-. ئەم خاڵانە وەک کۆدی ژینەتیکی وان کە دەبێت لەگەڵ کەسێکی تردا بگونجێن. کاتێک ئەم گونجاندنە ڕوو نادات، جەستە دەست دەکات بە گۆڕان بەرەو ئەو ئاژەڵەی کە هەڵیبژاردووە. وەک چۆن نیتچە باسی “گەڕانەوەی هەمیشەیی” دەکات، لێرەدا گەڕانەوەکە بۆ فۆڕمێکی سەرەتاییترە.
کۆمەڵگە چل و پێنج ڕۆژ دەدات بە مرۆڤەکان بۆ دۆزینەوەی هاوبەشێکی گونجاو. ئەم ژمارەیە وەک حوکمێکی قورسە، وەک ئەو «ویستی هێز»ــەی نیتچە باسی دەکات، بەڵام لێرەدا هێزەکە دژی سرووشتی مرۆڤە. لە ماوەی ئەم ڕۆژانەدا، ئەوانەی ناتوانن هاوبەش بدۆزنەوە، هەست دەکەن چۆن هەر ڕۆژە و بەشێک لە مرۆڤایەتیان لەدەست دەدەن. خۆشەویستی لێرەدا بووەتە پێویستییەکی بایۆلۆژی. وەک چۆن نیتچە دەڵێت «خۆشەویستی دۆزینەوەی ئەو کەسەیە، کە دەتوانێت لەگەڵیدا بە ئازادی بژیت.» بەڵام لێرەدا، نەبوونی خۆشەویستی واتە لەدەستدانی مرۆڤایەتی. هەر ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت، واریسکە ئاژەڵییەکان بەهێزتر و بیرکردنەوە ڕۆشنبیرییەکان جێگەی خۆیان بە هەستە سەرەتایییەکان دەدەن.
لە هۆتێلەکەدا، شوێنی کۆبوونەوەی ئەوانەی هێشتا مرۆڤن، خەڵک بەترسەوە سەیری یەکتر دەکەن. هەموو کەس دەزانێت کە کات بەخێرایی تێدەپەڕێت و هەر چرکەیەک لە گۆڕان نزیکتریان دەکاتەوە. هەندێک هەوڵ دەدەن درۆ بکەن، خۆیان وا پێشان بدەن، کە لەگەڵ کەسانی تر خاڵی هاوبەشیان هەیە، بەڵام سیستەم زۆر وردە و هەموو درۆیەک ئاشکرا دەکات. لە کۆتایییدا، ئەوانەی لە دۆزینەوەی هاوبەشێک سەرکەوتوو نابن، دەبن بە بەشێک لەو دارستانەی کە پڕە لە ئاژەڵی جۆراوجۆر -هەموویان ڕۆژێک لە ڕۆژان مرۆڤ بوون-. وەک چۆن نیتچە دەڵێت «لە ناخی هەموو سرووشتێکی وەحشیدا، مرۆڤێک خەوتووە.» لێرەش، لە ناخی هەر ئاژەڵێکدا، مرۆڤێک هەیە کە نەیتوانی خۆشەویستی بدۆزێتەوە. ئەمە چیرۆکی دونیایەکە کە تێیدا خۆشەویستی بووەتە پرسی مان و نەمان، شوێنێک کە تێیدا نەبوونی هاوبەش تەنیا بە تەنیایی کۆتایی نایێت، بەڵکوو بە لەدەستدانی مرۆڤایەتیی کۆتایی دێت. وەک ئاوێنەیەک بۆ کۆمەڵگەی هاوچەرخ، کە تێیدا فشاری کۆمەڵایەتی بۆ دۆزینەوەی هاوسەر، دەتوانێت خەڵک بکات بە دڕندە.
٢
‎لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، چەمکەکانی سەڵتی و هاوسەرگری، لە کۆمەڵگەدا وەک دوو بەرەی دژبەیەک دەردەکەون. وەک دوو ڕووباری جیاواز کە هەرگیز بەیەک ناگەن. کۆمەڵگە دابەش بووە بۆ دوو جیهانبینیی جیاواز. لەلایەکەوە، نەوەی نوێ بە شانازییەوە باسی سەڵتی دەکات، وەک نیشانەی سەربەخۆیی و ئازادیی تاک. ئەوان پێیانوایە هاوسەرگری کۆت و زنجیرە، بەربەستە لە بەردەم گەشەی کەسی و پیشەییدا. لە دیدی ئەوانەوە، ژیانی سەڵتی دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ خۆدۆزینەوە و خۆپێگەیاندن. هەروەها پێیانوایە پەیوەندییە کاتییەکان دەتوانن هەمان ئەو پێداویستییە سۆزدارییانە دابین بکەن، کە هاوسەرگری دابینی دەکات. لەلایەکی ترەوە، بەرەیەک هەیە کە هاوسەرگری وەک تەنیا ڕێگەی درووستی پەیوەندی و پێکەوەژیان دەبینێت. ئەمانە پێیانوایە سەڵتی نیشانەی نەگەیشتن بە پێگەیشتووییی کۆمەڵایەتییە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە، هاوسەرگری بناغەی کۆمەڵگەیەکی تەندرووستە و تەنیا ڕێگەیە بۆ بەردەوامیی نەوە و پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان.
‎ئەم دووبەرەکییە لە مێدیای کۆمەڵایەتییدا زۆر بەڕوونی دەردەکەوێت. لێرەدا چیرۆکی سەرکەوتنی تاکەکەسی و ژیانی پڕ لە ئازادیی سەڵتەکان، بەرانبەر بە وێنەی خێزانی نموونەیی و خۆشبەختیی هاوسەرگری دەوەستێتەوە. هەر لایەک هەوڵ دەدات ئەوی تر بە نەزان تۆمەتبار بکات. کۆمەڵگە بووەتە گۆڕەپانی ملمڵانێی ئەم دوو تێڕوانینە. لە شوێنی کار، لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، تەنانەت لە نێو خێزانەکانیشدا ئەم دابەشبوونە هەست پێ دەکرێت. سەڵتەکان لە کۆبوونەوە خێزانییەکاندا هەست بە پەراوێزخستن دەکەن، لە کاتێکدا هاوسەردارەکان هەست دەکەن، کە ناتوانن لە دونیای سەڵتەکان تێبگەن. ئەوەی زیاتر ئەم دۆخەی ئاڵۆزتر کردووە، گۆڕانی خێرای کۆمەڵگەیە. تەکنەلۆژیا و گۆڕانە ئابوورییەکان کاریگەرییان هەبووە لەسەر شێوازی پەیوەندییەکان. چەمکی خۆشەویستی و پەیوەندی لە گۆڕاندایە. هەندێک پێیانوایە ئێمە لە سەردەمێکی نوێداین، کە پێویستە پێناسەی نوێ بۆ پەیوەندییەکان دابنێین، لەکاتێکدا هەندێکی تر پێیانوایە دەبێت پارێزگاری لە شێوازە کلاسیکییەکەی بکەین.
لە کۆتاییی ئەم خاڵەدا، ئەم دووبەرەکییە ڕەنگدانەوەی قەیرانێکی قووڵترە لە کۆمەڵگەدا -قەیرانی ناسنامە و بەها-. لە جیهانێکدا کە بە خێرایی دەگۆڕێت، خەڵک هەوڵ دەدەن ڕێگەیەک بۆ ژیانێکی پڕ لە مانا بدۆزنەوە. هەندێک ئەم مانایە لە سەربەخۆیی و ئازادیی سەڵتیدا دەبیننەوە، هەندێکی تر لە ئارامی و سەقامگیریی هاوسەرگریدا. بەڵام لە کۆتاییدا، ڕەنگە پێویست بێت فێر ببین کە چۆن ڕێز لە هەڵبژاردنی یەکتر بگرین و تێبگەین، کە هەر کەسە و ڕێگەی خۆی بۆ دۆزینەوەی خۆشبەختی هەیە.​​​​​​​​​​​​​​​​
٣
لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە، ئەم فیلمە وێنەیەکی قووڵی دۆخی مرۆڤی هاوچەرخە، کە هەراری لە کتێبەکانیدا باسی دەکات. تێکەڵبوونی تەکنۆلۆگیا و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سرووشتی مرۆڤ، دیمەنێکی ئاڵۆزی درووست کردووە. لە چوارچێوەی سایکۆلۆژیی کۆمەڵایەتیدا، کۆمەڵگەی فیلمەکە نموونەیەکی تووندڕەوی ئەو سیستەمە بایۆتەکنیکییەیە، کە هەراری پێشبینی دەکات. لێرەدا، دەستەڵات تەنیا جەستەی مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ ناکات، بەڵکوو هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانیشیان دەدات. ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ چەمکی “دەیتایزم” کە هەراری باسی دەکات -ئایینێکی نوێ کە داتا و ئەلگۆریتم دەکاتە خودا-. دۆخی دەروونیی کارەکتەرەکان نیشاندەری قەیرانێکی قووڵی ناسنامەیە. کاتێک سیستەم هەوڵ دەدات خۆشەویستیی -ئەم هەستە هەرە تایبەتە- بکاتە پڕۆسەیەکی میکانیکی، تاکەکان دەکەونە نێو ململانێیەکی قووڵی دەروونییەوە. ئەمە هاوشێوەی ئەو دۆخەیە، کە هەراری پێیوایە مرۆڤایەتی بەرەو ڕووی دەبێتەوە: کاتێک ئەلگۆریتمەکان دەبنە بڕیاردەری هەڵبژاردنە کەسییەکانمان.
‎دیاردەی گۆڕینی مرۆڤەکان بۆ ئاژەڵ لە فیلمەکەدا، لەڕووی دەروونشیکارییەوە، هێمایەکە بۆ پڕۆسەی “دی-هیومەنایزەیشن” کە هەراری وەک مەترسییەکی گەورە بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی دەیبینێت. کاتێک تەکنەلۆگیا و سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان دەگەنە ئاستێک، کە توانای گۆڕینی سرووشتی مرۆڤیان هەبێت، پرسیاری “مرۆڤبوون چییە؟” دەبێتە پرسیار و پرسی هەنووکەیی. بابەتی هەڵبژاردنی تاک لە فیلمەکەدا زۆر بە قووڵیی نیشان دراوە. تەنانەت کاتێک کارەکتەرەکان “ئازادانە” هەڵدەبژێرن، کە ببنە چ جۆرە ئاژەڵێک، ئەم هەڵبژاردنەش لە چوارچێوەی سیستەمێکی داخراودایە. ئەمەش وەک ئەو دۆخەیە، کە هەراری پێیوایە تێیدا دەژین: هەڵبژاردنەکانمان زۆربەی کات لەلایەن ئەلگۆریتم و سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانەوە دیاری کراون، تەنانەت ئەگەر هەست بە ئازادیش بکەین. یاخیبووەکانی ناو دارستان لە فیلمەکەدا، لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە، نوێنەری ئەو بەشەی ناخی مرۆڤن، کە بەرهەڵستی کۆنتڕۆڵی سیستەم دەکات. بەڵام ئەوانیش سیستەمی تایبەت بەخۆیان درووستدەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ، وەک هەراری دەڵێت، بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و هەمیشە سیستەم درووست دەکات.
لە کۆتاییدا، فیلمەکە و تێڕوانینەکانی هەراری، دەمان خەنە بەردەم پرسیارێکی چارەنووسساز: ئایا دەتوانین لەنێوان پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و پاراستنی سرووشتی مرۆییماندا هاوسەنگییەک بدۆزینەوە؟ یان وەک چۆن کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە ناچارە خۆی بریندار بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا “هاوشێوە” بێت، ئێمەش ناچار دەبین بەشێک لە مرۆڤایەتیمان قوربانی بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستەمە نوێیەکاندا بگونجێین؟ ئەم پرسیارانە، چ لە فیلمەکەدا و چ لە تیۆرییەکانی هەراریدا، وەڵامی یەکلاکەرەوەیان نییە. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هەردووکیان هۆشیارمان دەکەنەوە لەو گۆڕانکارییە قووڵانەی، کە تەکنەلۆژیا و سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان  لە سرووشتی مرۆڤدا درووستی دەکەن.
The post خۆشەویستی لە سەردەمی بایۆتەکنەلۆژیادا appeared first on ژنەفتن.
ئاوێنەی داڕووخان: سروودی خۆشەویستیی بێ ڕووخسار
١
لە ژێر پێستی هەر نەشتەرگەرییەك، لە پشت هەر ئاوێنەیەك، لە قووڵایی هەر خۆشەویستییەك، شەڕێكی بێكۆتایی هەیە لە نێوان “خودی ڕاستەقینە” و “خودی خەیاڵی”دا.
دەتوانین ناوی ململانێیە بنێین “نەخۆشیی شارستانی”
ئەو نرخە دەروونییەی كە دەبێت بیدەین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێوەرە كۆمەڵایەتییەكانی جوانیدا بگونجێین.
خۆشەویستی لەم گەمە ئاڵۆزەدا دەبێتە قوربانیی یەكەم. چونكە خۆشەویستیی ڕاستەقینە، وەك فرۆید دەڵێت، پێویستی بە “ئەوی تر”ە بۆ ئەوەی مانا پەیدا بكات. بەڵام كاتێك كەسێك زۆر سەرقاڵی گۆڕینی ڕووخساری خۆی دەبێت، “ئەوی تر” لە پەراوێز دەخرێت و دەبێتە تەنها بینەرێك، نەك بەشداربوویەكی چالاك لە پرۆسەی خۆشەویستیدا.
لە قووڵاییدا، هەموو هەوڵەكانمان بۆ گۆڕینی ڕووخسار پەیوەندی بە ترسێكی قووڵەوە هەیە – ترسی تەنیایی. فرۆید ئەم ترسە بە “ئەنگیزەی مەرگ” ناو دەبات، ئەو هێزەی كە وامان لێ دەكات بەردەوام هەوڵی گۆڕان بدەین بۆ ئەوەی لە تەنیایی ڕزگارمان بێت. بەڵام پارادۆكسەكە ئەوەیە كە هەرچەندە زیاتر هەوڵی گۆڕینی ڕووخسار بدەین، ئەوەندە زیاتر لە خۆمان و لە ئەوانی تر دوور دەكەوینەوە.
ئەم زنجیرە بێكۆتایییە لە گۆڕانكاری و نەشتەرگەری، وەك فرۆید دەڵێت، نیشانەی “نەخۆشیی كۆمەڵایەتی”یە – دۆخێك كە تێیدا كۆمەڵگا خۆی بووەتە سەرچاوەی نائارامی دەروونی. لەم دۆخەدا، خۆشەویستی ناتوانێت ڕۆڵی چارەسەركەر ببینێت، چونكە خودی خۆشەویستیش بووەتە بەشێك لە كێشەكە – خۆشەویستییەك كە تەنها لە ڕووكەشدا دەمێنێتەوە و ناتوانێت بگاتە قووڵایی.
لە كۆتاییدا، فرۆید پێمان دەڵێت تەنها ڕێگای دەربازبوون لەم بازنە داخراوە، گەڕانەوەیە بۆ “خودی ڕاستەقینە” – ئەو خودەی كە لە ژێر هەموو چینەكانی جوانكاری و دەستكارییەوە خۆی حەشار داوە. خۆشەویستیی ڕاستەقینە تەنها لەوێدا دەتوانێت سەرهەڵبدات، لەو شوێنەی كە “ئید”، “ئیگۆ” و “سوپەر ئیگۆ” لە ئاشتیدا دەژین، نەك لە شەڕێكی بێكۆتاییدا.
نەشتەرگەریی جوانكاری، وەك چەكوشێك وایە كە دەیەوێت پەیكەری “خود” دووبارە دابتاشێتەوە. ئەم هەوڵە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە قۆناغی “ئاوێنەیی”ی منداڵییەوە، ئەو كاتەی كە منداڵ بۆ یەكەمجار خۆی لە ئاوێنەدا دەبینێت و دەست دەكات بە دروستكردنی وێنەیەك لە خۆی.
خۆشەویستی لەم نێوەندەدا وەك جۆگەیەكی ئاو وایە كە لە نێوان دوو كەناردا دەڕوات – كەناری خۆشەویستیی خود و خۆشەویستیی ئەوی تر. نەشتەرگەریی جوانكاری دەتوانێت ئەم جۆگەیە لای یەكێك لەم كەنارانە قووڵتر بكات. هەندێك جار، بەپێی فرۆید، ئەمە دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای خۆشەویستی بۆ كەسانی تر، چونكە وزەی دەروونی زیاتر بەرەو خۆشەویستیی خود دەڕوات.
كاتێك لووت دەگۆڕدرێت، یان گۆنا دەتاشرێت، یان لێو پڕ دەكرێتەوە، لە ڕاستیدا ئەوە تەنها گۆشت و ئێسك نییە كە دەگۆڕدرێت. بەڵكو “ئیگۆ” خۆی دووبارە پێناسە دەكاتەوە. فرۆید ئەمە بە “نارسیزمی دووەم” ناو دەبات – قۆناغێك كە تێیدا مرۆڤ هەوڵ دەدات دووبارە خۆی خۆش بوێت، بەڵام ئەم جارە بە شێوەیەكی دەستكرد.
لێرەدا پارادۆكسێكی سەیر دروست دەبێت: هەرچەندە نەشتەرگەریی جوانكاری بۆ زیادكردنی متمانە بە خود و باشتركردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان ئەنجام دەدرێت، بەڵام زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی دیوارێكی نادیار لە نێوان خود و ئەوانی تردا. فرۆید ئەمە بە “مەودای دەروونی” ناو دەبات – ترسی ئەوەی كە ئەوانی تر نەتوانن ئەو “خودە” نوێیە قبووڵ بكەن.
خۆشەویستیی ڕاستەقینە، لە قبووڵكردنی هەموو لایەنەكانی خوددا سەرهەڵدەدات – چ جوان بێت، چ ناشیرین. نەشتەرگەریی جوانكاری دەتوانێت ئەم هاوسەنگییە تێك بدات، چونكە هەوڵ دەدات بەشێك لە “خودی ڕاستەقینە” بسڕێتەوە و “خودێكی ئایدیاڵ” لە جێگەی دابنێت.
لە كۆتاییدا، وەك چۆن دڵۆپە باران بەردی ڕەق دەتوێنێتەوە، كاتیش هەموو ئەو گۆڕانكارییە دەستكردانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. چونكە خۆشەویستیی ڕاستەقینە، لە قووڵاییی “ئید”ەوە سەرچاوە دەگرێت، نەك لە ڕووكەشی “ئیگۆ”وە. نەشتەرگەری دەتوانێت ڕووخسار بگۆڕێت، بەڵام ناتوانێت ئەو برینە دەروونییانە چارەسەر بكات كە وامان لێ دەكەن هەست بە ناتەواوی بكەین.
٢
لەبارەی فیلمی “Time” (2006)ی كیم كی دۆك
فیلمی “Time” (2006)ی كیم كی دۆك وەك ئاوێنەیەكی ڕەش وایە كە ترسناكترین لایەنی پەیوەندی نێوان خۆشەویستی و جوانی پیشان دەدات. سی-هی، كارەكتەری سەرەكیی فیلمەكە، نموونەیەكی زیندووە بۆ ئەو نائارامییە دەروونییەی كە فرۆید باسی دەكات – ترسی لەدەستدانی خۆشەویستی.
لە فیلمەكەدا، سی-هی هەست دەكات خۆشەویستەكەی، جی-وۆ، چیتر وەك جاران سەرسام نییە پێی. ئەم هەستە، كە فرۆید بە “پارانۆیای خۆشەویستی” ناوی دەبات، دەبێتە هۆی ئەوەی بڕیارێكی ڕادیكاڵ بدات: گۆڕینی تەواوی ڕووخساری لە ڕێگەی نەشتەرگەری جوانكارییەوە.
لێرەدا كیم كی دۆك وێنەیەكی دەگمەن لە “ناركیسیزمی نەرێنی” پیشان دەدات – كاتێك كەسێك ئەوەندە ڕقی لە ڕووخساری خۆی دەبێتەوە كە دەیەوێت بە تەواوی بیسڕێتەوە.
فیلمەكە بە شێوەیەكی هونەری باس لەو “كاتە” دەكات كە خۆشەویستی تێیدا دەژی. كیم كی دۆك پێمان دەڵێت خۆشەویستی وەك میوەیەك وایە كە بە تێپەڕبوونی كات دەگەنێت، بەڵام ترس لە گەنینی ئەم میوەیە دەتوانێت ببێتە هۆی لەناوبردنی پێش ئەوەی بگات. سی-هی نموونەی ئەم ترسەیە – ترسی لەوەی كات خۆشەویستییەكەی بكوژێت، بۆیە هەوڵ دەدات كات بوەستێنێت لە ڕێگەی گۆڕینی ڕووخسارییەوە.
نەشتەرگەرییەكانی سی-هی لە فیلمەكەدا دەبنە خاڵی وەرچەرخان. هەر نەشتەرگەرییەك بەشێك لە “خودی ڕاستەقینە”ی دەسڕێتەوە، هەتا دەگاتە ئەو خاڵەی كە جی-وۆ ناتوانێت بیناسێتەوە. ئەمە وێنەیەكی بەهێزە لەوەی فرۆید پێی دەڵێت “خۆكوژی دەروونی” – كاتێك كەسێك هەوڵ دەدات خۆی لەناو ببات بۆ ئەوەی خۆشەویستی بپارێزێت.
كیم كی دۆك لە ڕێگەی كامێراكەیەوە وێنەی ئەو شێتییە دەكێشێت كە خۆشەویستی دەتوانێت بمانخاتە ناوی. سی-هی وا هەست دەكات كە تەنها لە ڕێگەی بوون بە كەسێكی تەواو جیاوازەوە دەتوانێت خۆشەویستی بپارێزێت. ئەمە ئەو شتەیە كە فرۆید پێی دەڵێت “نەخۆشیی ناسنامە” – كاتێك كەسێك ناتوانێت خۆی قبووڵ بكات و هەوڵ دەدات ببێت بە كەسێكی تر.
فیلمەكە بە تراژیدییەك كۆتایی دێت كە پێمان دەڵێت گۆڕینی ڕووخسار ناتوانێت ئەو برینە قووڵانە چارەسەر بكات كە لە دەروونماندا هەن. سی-هی لە كۆتاییدا نە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ خۆی و نە دەتوانێت ببێت بە كەسێكی تر. ئەو دەبێتە نموونەی ئەوەی فرۆید پێی دەڵێت “كەسی ون” – كەسێك كە لە نێوان دوو ناسنامەدا گیری خواردووە.
كیم كی دۆك لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە ڕەخنەیەكی توند لە كۆمەڵگای هاوچەرخ دەگرێت كە تێیدا جوانی بووەتە زیندانێك، خۆشەویستی بووەتە كاڵا، و ناسنامە بووەتە شتێك كە دەكرێت بكڕدرێت و بفرۆشرێت. فیلمەكە هاوارێكە دژی ئەو كولتوورەی كە وامان لێ دەكات هەست بكەین تەنها لە ڕێگەی گۆڕینی ڕووخسارمانەوە دەتوانین خۆشەویستی بەدەست بهێنین و بیپارێزین.
The post ئاوێنەی داڕووخان: سروودی خۆشەویستیی بێ ڕووخسار appeared first on ژنەفتن.
دەرەشار
SYNOPSIS:
دوو کوڕ، هۆمۆسێکسواڵن، یەکدییان خۆش دەوێت، یەکیان موسڵمان و ئەوی دی مەسیحییە. کاتێک بڕیار دەدەن پێکەوە بژین، ئەم دوو کەسە قبووڵ ناکرێن و عەزێت دەدرێن، بەڵام چیرۆکەکە بەردەوامە.
FADE IN:
١ـ دەرەوە. ناو زانکۆ ـ ڕۆژ، پێش نیوەڕۆ
هەنگاوەکانی ڕۆیشتنی “شوان” بەرەو مزگەوت (هەنگاوی ئاسایی)، پەنجەکانی کاتێک بەدەم ڕێوە زیکر دەکات (هیچ شتێک بۆ زیکرکردنەکە بە کار ناهێنێت، تەنیا پەنجەکانی)، دواتر دەموچاوی (ڕوخسارێکی سادە هیچ حاڵەتێکی دەروونیی پێوە دیار نییە). شوان کوڕێکی باڵامامناوەندی چەناگەتەسکە، لوتی درێژ، برۆی بەرز و چاوی بچووکە. قژێکی کورت، لە پشتەوە بەستوویەتی، ڕیش و سمێڵی نییە.
٢ـ دەرەوە. ناو زانکۆ ـ ڕۆژ، پێش نیوەڕۆ
دیمەنی تێپەڕینی پاسێک، سەرەتا دەستی شۆفێرەکە، مۆبایلەکەی بە ڕادیۆی پاسەکەیەوە پەیوەست دەکات، دەیخاتە سەر گۆرانی (David Bowie-The Jean Genie) وێنەی جووڵاوی گۆرانییەکە لە مۆبایلەکەیەوە پیشان دەدرێت، دواتر دەستەچەپی شۆفێرەکە و سوکانەکە، دواتر لە ئاوێنەکەوە چاوی “ڕۆژ” پیشان دەدرێت، دواتر تایەی پاسەکە. پاسەکە دەوەستێت. دادەبەزێت، دەرگای پشتەوە دەکاتەوە و کتێبەکان ڕێک دەخات. (پاسێکە و کوڕەکەش کتێبفرۆشی گەڕۆکە لەناو زانکۆ)، لەم کاتەدا “شوان” لە دوورەوە وردە وردە نزیک دەبێتەوە، بۆ ساتێک تەماشای “ڕۆژ” دەکات (بە جووڵەی پەنجەکانی دەزانین لە زیکرکردن بەردەوامە) دواتر ڕۆژ، شوان دەبینێت، زەردەخەنەیەک دەکات، دەستی چەپی درێژ دەکات و دەیباتەوە لای چەپی سنگی، “شوان” بە هەمان شێوە بەو دەستەی زیکری دەکرد (لە زیکر دەوەستێت) و دەستی چەپی درێژ دەکات بەرەو “ڕۆژ” و دەیباتەوە لای چەپی سنگی (جۆرێکی تایبەتی سڵاوکردنیانە). کاتێک “شوان” دەڕوات، ڕۆژ کورسییەکی دەستی دەردەهێنێت و دایدەنێت. ڕۆژ کوڕێکی باڵامامناوەندە، لووتی کورتە، چەناگەی تەسک، چاوی گەورە و برۆیەکی ئاسایی، قژی کورت، ڕیشێکی تەنکی هەیە.
٣ـ دەرەوە. مزگەوت ـ ڕۆژ، نیوەڕۆ
شوان دەچێتە بەردەم مزگەوت، نووسراوە بەشی پیاوان. هەنگاوێک دەڕوات و دەکشێتەوە، دوودڵی لە ڕوخساریدا دەبینرێت، دواتر لە جانتاکەی دەستی پەچەیەک دەردەهێنێت و دەیبەستێت لە ڕوخساری و دەڕوات بۆ بەشی ژنان (پێویستە نووسرابێت بەشی ژنان).
دەچێتە ناو حەوشەی مزگەوتەکە، بەرەو تەوالێت دەڕوات، دەبینێت سیفۆنی تەوالێتەکە فلتەری جگەرەی تیایە، ئاوی پیادا دەکات. دواتر، بەردەم بەلووعەیەکی دەستنوێژشتن دادەنیشێت، قۆڵ و قاچی هەڵدەکات (هیچ موویەک بە جەستەیەوە نییە) بەبێ ئەوەی لەچکەکەی لا بدات، دەستنوێژ دەگرێت. (دیمەنەکە تاریک دەبێت).
٤ـ دەرەوە. ناو زانکۆ ـ ڕۆژ، نیوەڕۆ
ڕۆژێکی دیکەیە. هەنگاوەکانی ڕۆیشتنی شوان (هەنگاوی خێرا)، دواتر دەستی دەبینین، هەردوو دەستی دەکێشێت بەیەکدا، دەستی ڕاستی نوقاندووە و دەستی چەپی دەکێشێت بە دەستی ڕاستیدا. دواتر لەسەر شۆستەکە دادەنیشێت، دەستی ڕاستی دەکێشێت بە قاچیدا، لێوی پیشان دەدرێت، دەیگەزێ.
٥ـ دەرەوە. ناو زانکۆ ـ ڕۆژ، نیوەڕۆ
ڕۆژ لە نزیک شۆستەیەک کە پشتەوەی دارە، لە بەردەم کتێبفرۆشییە گەڕۆکەکەی (واتە پشتەوەی پاسەکەی)، لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە، کتێب دەخوێنێتەوە. شوان دەردەکەوێت، دێت بۆ لای ڕۆژ، قۆڵی دەگرێت لەسەر کورسییەکەی هەڵی دەستێنێت، بەبێ ئەوەی سەیری کتێبەکە بکات، کتێبەکە لە دەستی ڕۆژ دەردەهێنێت و لەسەر کورسییەکە دایدەنێت. دەچنە ناو کتێبخانەی پاسەکە، دەرگای پشتەوەی پاسەکە دادەخەن. کامێراکە دەچێتە سەر دیمەنی دارێک کە تازە چرۆی کردووە. (وردە وردە تاریک دەبێت)
٦ـ دەرەوە. ناو زانکۆ ـ ڕۆژ، ئێوارە
ڕۆژ، لەسەر کورسییەکە دانیشتووە و قەڵەمێکی ڕەساس و پەڕەی وێنەکێشانی بەدەستەوەیە، سەرقاڵی نەخشاندنی تابلۆیەکە، شوان بە بەردەمیدا تێدەپەڕێت، کەمێک دەوەستێت و لێی ڕادەمێنێت، زەردەخەنەیەک دەکات، دەڕوات. لەو کاتەدا ڕۆژ هەڵدەستێت و دەچێتە سەر شۆستەکە، سەرەتا سەیری ڕۆشتنی شوان دەکات و دواتر سەیری پەڕەکەی دەستی دەکات، دواتر لەم دیمەنەدا ڕۆژ پشتەوەی دیارە، لە بەردەمیدا و لە دوورەوە ڕۆیشتنی شوان، دواتر ڕوخساری ڕۆژ دەبینین قەلەق و نائومێد، دەگەڕێتەوە و قەڵەمەکەی لێ دەکەوێت، دواتر هەڵی دەگرێتەوە، کاتی چەمینەوەی، ملوانکەکەی ملی دەردەکەوێت، (لە کاتی دەرکەوتنی ملوانکەکە بە خێرایی کە بینەریش بە ئاستەم بزانێت ملوانکەکە چییە (ملوانکەی مەسیحییەت)، بیخاتەوە ژێر تیشێرت یان کراسەکەی).
٧ـ دەرەوە. ڕێگە ـ ڕۆژ
هەنگاوەکانی ڕۆیشتنی ڕۆژ بەرەو کڵێسا (هەنگاوی ئاسایی)، کاتێک دەگاتە بەردەم کەنیسە، پێش چوونەژوورەوەی، سەیرێکی لای ڕاست و لای چەپی خۆی دەکات، دواتر بە پەلە دەچێتە ژوورەوە. (دیمەنی کۆترێک پیشان دەدرێت کە مردار بووەتەوە.)
٨ـ دەرەوە. ناو زانکۆ ـ ڕۆژ، نیوەڕۆ
ڕۆژ خەریکی وێنەکێشانە، لە دوورەوە کچێک شپرزە بە ڕاکردن دێت و نزیک دەبێتەوە، لە بەردەم کتێبفرۆشییەکەدا دەوەستێت (دەنگی هەناسەتەنگیی کاتی ڕاکردن) سەیری ڕۆژ دەکات، ڕۆژیش بە هەمان شێوە سەیری دەکات (ڕوخساریان پیشان بدرێت). دواتر کچەکە ڕادەکات. ڕۆژ لە وێنەکێشانەکەی بەردەوام دەبێت. (کەشەکە ئاسایییە وەک سەرەتای وێنەکێشانەکەی).
دواتر ڕۆژ وێنە و قەڵەمەکەی دادەنێت و کتێبێکی دەخاتە سەر (کتێبی CORYDON-Andre Gide) شوان لە دوورەوە دیارە کاتێک بەرەو لای ڕۆژ دێت، ڕۆژ ئەو نابینێت و دەڕوات. ڕوخساری شوان پیشان دەدرێت، بە خەندەیەکی کەمەوە. دێتە لای کتێبخانە گەڕۆکەکە و سەیری وێنە کێشراوەکە دەکات (وێنەکە دەستی خودا و مەسیحە)، لە ڕوخساریدا نیشانەی پرسیار بە دی دەکرێت، دواتر ڕۆژ لە ڕۆیشتن بەردەوامە و شوانە سەیری دەکات و دوای دەکەوێت. هەنگاوەکانی ڕۆژ پیشان دەدرێت دواتر هەنگاوەکانی شوان.
ڕۆژ لە بەردەم کەنیسەکە دەوەستێت، شوانیش دەوەستێت (مەودایەکیان لەنێواندا هەیە)، شوان لە لای ڕاستی ڕۆژەوەیە، ڕۆژ یەکەم جار سەیری لای چەپ دەکات، لەم کاتەدا شوان خۆی دەشارێتەوە، دواتر ڕۆژ سەیری لای ڕاست دەکات، دواتر دەڕواتە ناو کەنیسەوە. شوان کە هێشتا نازانێت کوێیە بە ڕوخسارێکی ئاسایییەوە نزیک دەبێتەوە لە کەنیسەکە، کاتێک دەزانێت ئێرە کەنیسەیە و ڕۆژ چووەتە ئەوێ، ڕوخساری پیشان دەدرێت، دەتاسێت، چاوی ئەبڵەق دەبێت، دواتر برۆی بە یەکدا دەدات، یەک هەنگاو دەکشێتەوە و ئاوڕ دەداتەوە، بە هەمان قەلەقییەوە سەیرێکی کەنیسەکە دەکاتەوە و دواتر سەر دادەنەوێنێت و چاو دادەخات، لەم چرکەساتەدا چارەنووسی دەبینێت، خۆی و ڕۆژ بە خاچێکەوە دەبینێت، (دیمەنەکە وەک پاشڕوان، پیشان دەدرێت و لادەچێتەوە چەند جارێک، بۆ ئەوەی ئەو مەلەلە بۆ بینەر دروست بکات). شوان دەڕوات دەستەکانی وەک نیشانەی قەلەقی بە یەکدا دەکێشێت.
٩ـ دەرەوە. بەردەم کەنیسە ـ ڕۆژ، نیوەڕۆ
(ڕۆژێکی دیکەیە) شوان لە بەردەم کەنیسە وەستاوە، دەیەوێت دەرگاکە بکاتەوە و نایکاتەوە. چاوەڕێی ڕۆژ دەکات، ڕۆژ دەردەکەوێت نزیکتر دەبێتەوە و کاتێک شوان دەبینێت دەوەستێت (نیشانەی پرسیار لە ڕوخساریدا بەدی دەکرێت)، شوان لێی نزیک دەبێتەوە و دەستی بۆ ڕادەکێشێت، دەموچاوی ڕۆژ پیشان دەدرێت، سەری دەجووڵێنێت بە نیشانەی ناڕازیبوون، دواتر شوان پیشان دەدرێت سەری دەجووڵێنێت بە نیشانەی ڕازیبوون. ڕۆژیش دەستی درێژ دەکات، وەک وێنە کێشراوەکە دەستیان نزیک دەکەنەوە و دواتر هەردووک دەستی یەکتر دەگرن. دیمەنی دەستی هەردووکیان پیشاندەدرێت. (وردە وردە شاشە تاریک دەبێت.)
١٠ـ دەرەوە. ڕێگە ـ شەو
شوان لە ڕێگەیە، سەرەتا هەنگاوەکانی پیشان دەدرێت، هەنگاوی بەپەلە و خێرا هەندێ جار ڕادەکات، دواتر کامێرا دەچێتە سەرتر، جلەکانی تێک چوون، بە دەستێکی مۆبایلی پێیە، سەرشانەکانی دڕاون، دواتر ڕوخساری، شینبوونەوە و و برین و خوێن، ملی سوور بووەتەوە وەک نیشانەی خنکاندن. چاوەکانی سوور بوونەتەوە و تووڕەییی پێوە دیارە، جانتایەک لە شانیەتی، بە ڕێگەوە سەیری جانتاکەی دەکات و بەرماڵێکی تێدا دەردەهێنێت و فڕێی دەدات (ڕوخسارێکی تووڕە). بەرەو ئەپارتمانەکە دەڕوات.
١١ـ ناوەوە. ئەپارتمان ـ شەو
ڕۆژ لەناو ئەپارتمانێک کەوتووە، خوێن بە جەستەوەیەتی، لە دەستێکیدا مۆبایلی پێیە. دەستەکەی دیکەی بە ئەستەم و هێواش هێواش بەرەو ملی دەبات، ملوانکەی مەسیحی لە ملدایە، دوای چەند جارێک لە هەوڵدان، دەیپچڕێنێت.
دواتر دیمەنی خەڵک (حەشامات) پیشان دەدرێت کاتێک پێدەکەنن و سووکایەتییان پێ دەکەن، دواتر ڕۆژ لە ئەپارتمانەکە و دەموچاوە توڕەکەی شوان، دواتر دیسان خەڵکی… ئەمە چەند جارێک.
شاشەکە تاریک دەبێت و هەر بەو تاریکییە، شیعرێکی فاروق ڕەفیق:
OFF SCRREN
“دۆزەخمان دی
کاتێک لە دۆزەخ ورد بووینەوە
لە هەوراز و نشێو و بیابان و تاشەبەردەکانی ڕاماین
وڵاتەکەی خۆمان دی
خەڵکەکەیمان ناسییەوە
ڕوخساری درەوشاوەی جەلادەکانیمان ناسییەوە
قامچیی سەرکردەکانیمان ناسییەوە
هاوڕێکانی خۆمان ناسییەوە
جا چیمان نەدی؟!
لەنێوان بەهەشت و دۆزەخدا
قابیلمان دی هابیلی بە کۆڵەوە بوو
ناوچەوانی موبارەکیمان ماچ کرد”.
١٢ـ دەرەوە. ڕێگە ـ ڕۆژ
هەنگاوەکانی ڕۆیشتن (ئاسایی). دواتر دەستی کچێک کاتێک زیکر دەکات. هەنگاوەکانی ڕۆیشتنی کوڕێک (ئاسایی) کاتێک لە کەنیسە دێتە دەرەوە. یەکتر دەبینن، دەوەستن، بزەیەک دەکەن، کچەکە دەست بۆ دەستی کوڕەکە درێژ دەکات، دواتر کوڕەکە سەری بە نیشانەی ڕازیبوون ڕادەوەشێنێت و دەستی بۆ درێژ دەکات… ((دوو ئەکتەری دیکەن (کچەکە هەمان ئەو کچەیە کە لە دیمەنی ٨ دەردەکەوێت، لێرەشدا هەمان جلی لەبەردایە)، کچێکی موسڵمان و کوڕێکی مەسیحی (لێرەدا مەقامێکی ناسڕی ڕەزازی کە شیعری (گۆڕستانی چراکان)ـی شێرکۆ بێکەسی وتووەتەوە، گونجاوە لە باکگراوەندی ئەم دیمەنەدا پلەی بکرێت (OFF SCREEN) )).
FADE OUT
The post دەرەشار appeared first on ژنەفتن.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پییر پاولۆ پازۆلینی
ده‌یه‌ی دووه‌می هه‌زار و نۆسه‌دی زایینی
پییەر پاولۆ پازۆلینی له‌ پێنجی ئازاری ساڵی ١٩٢٢ له‌ زادگه‌كه‌ی باوكی، شاری بۆلۆنیا، له‌ باكووری نیمچه‌ دورگه‌ی ئیتالیا له‌دایك بوو. دایكی، سۆزانا، خه‌ڵكی كازارسای‌ هه‌رێمی فریۆلی بوو‌ له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئیتالیا. گۆیدۆی برای له‌ ساڵی ١٩٢٥ له‌دایك بوو.
شاعیری خۆڵه‌مێشه‌كانم، كه‌سێك كه‌ له ‌شارێكی لێوڕێژ له‌ ڕاڕه‌و و كه‌وانه‌كان له‌ ساڵی ١٩٢٢ چاوی به‌ جیهان هه‌ڵهێناوه‌. تاقه‌ یاده‌وه‌رییه‌كی له‌بیرماوه‌ی من له‌ سه‌رده‌می منداڵیم، له‌ شاری بۆلۆنیا… پێداگری و پێچه‌قێنی منداڵێكه‌ كه‌ وڕكی ده‌گرت تا به‌ دڵنیایییه‌وه‌ به‌ گالیسكه‌ بچێته‌ ماڵه‌وه‌ و گه‌رنا له‌ شوێنی خۆی ناجووڵێ! هیچی دیكه‌م له‌و سه‌رده‌مه‌ له‌بیر نییه‌، واتا له‌ شه‌قامه‌كان، باڵه‌خانه‌كان و ڕاڕه‌وه‌ ‌به‌رزه‌كانی بۆلۆنیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هیچ شتێكم له‌بیر نییه‌. له‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه‌ خه‌ونم بینی. له‌ هه‌مان وێنه‌گه‌لی ناخۆشه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ماوه‌ماوه‌یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی زنجیره‌ئاسا هێرش بۆ خه‌ونه‌كانی مرۆڤ ده‌هێنن. له‌م خه‌ونانه‌دا شاری بۆلۆنیام ڕێك به ‌هه‌مان شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌بوو به‌ ڕه‌نگگه‌ل و ته‌لاره‌كان و ڕاڕه‌وه‌كانییه‌وه‌ ده‌بینی. له‌و قۆناغه‌، وێنه‌یه‌ك كه‌ زیاتر دێته‌ دووم، ئه‌وه‌یه‌ چما دایكمم ون كردووه‌ و به ‌شوێن ئه‌ودا به‌ هه‌موو لایه‌كدا ڕاده‌كه‌م. ئه‌م ڕووداوه‌ هێنده‌ ترسناك بوو بۆم كه‌ به‌ دوای ئه‌ودا له‌ هه‌موو كۆڵانه‌ به‌ ناویه‌كداچووه‌كاندا ده‌گه‌ڕام.
چۆن ڕێم كه‌وته‌ دنیای په‌خشان؟
ئه‌گه‌ر باڵنده‌یه‌ك بوویتایه‌
یا كڵاوكوڕه‌یه‌كی لاڵ له‌ مێژوودا
تاقه‌ گوڵێكی سوور
ئه‌ی دایكی گه‌نج
ئه‌مه‌ ویستی دڵی تۆ بوو؟  ‌
ئایا ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رتبڕم
په‌سه‌ندم ده‌كه‌یت؟
باوكم كه‌ ناسیونالیستێك یا تاڕاده‌یه‌ك فاشیستێك بوو، ئایین و سونه‌تێكی ته‌واو فه‌رمی هه‌بوو، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ یه‌كشه‌ممان و ته‌واو وه‌ك خه‌ڵكانی دیكه‌ی چینی بۆرژوا، له‌ ڕێوڕه‌سمی ئایینی گرنگی كه‌نیسه‌ به‌شداری ده‌كرد و له‌سه‌ر كورسیی پاكبوونه‌وه‌ی ڕۆح داده‌نیشت. دایكم به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئایینی گوندی ساده‌ و ڕاسته‌قینه‌ی‌ هه‌بوو كه‌ له‌ دایك و دایه‌گه‌وره‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ میرات بۆی مابۆوه‌. ئایینێكی ناشاری شاعیرانه‌ و ته‌واو باو.
ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵ و نیو بوو به‌ به‌كارهێنانی دیالێكتی خۆجێیی له‌ زمانی ئیتالیدا، یه‌كه‌مین شیعره‌كانی خۆم نووسی. له‌و كاته‌دا له‌ پۆلی دووی سه‌ره‌تایی بووم و له‌ شیعره‌كانمدا له‌بری قسه‌كردن له باره‌ی كڵاوكوڕه‌ و گوڵ و جوانییه‌وه‌، قسه‌ له‌ بولبولی باغ و چاڵی چه‌ناگه‌ بوو!
پییەر پاولۆ پازۆلینی (١٩٢٢-١٩٧٥) سینەماکار، نووسەر و شاعیری ئیتالیایی
ده‌یه‌ی سێیه‌می هه‌زار و نۆسه‌دی زایینی
ماڵباتی پازۆلینی پاش جێگۆڕكێی بێبڕانه‌وه‌، كۆتایییه‌كانی ساڵی ١٩٣٦ له‌ بۆلۆنیا نیشته‌جێ بوون. لێره‌ پییر پاولۆ له ‌ماوه‌ی خوێندنی خۆیدا ده‌ستی كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی فۆسكۆلۆ، كاردۆچی و ئۆنگاریتی، شاعیرانی كلاسیكی ئیتالیا.
ناوه‌ندی گالوانی ڕشته‌ی ئه‌ده‌بیات، پۆلی سێیه‌می له‌ ناوه‌ندی نمره‌كانم خراپ نه‌بوو، نزیكه‌ی هه‌شتێكی به‌دبه‌ختانه‌م له‌ ده‌ ده‌هێنا، به‌ڵام تاقه‌ت و به‌رده‌وامی پێویستم نه‌بوو به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ندێكجار له ‌وانه‌ی یۆنانیدا نمره‌ی به‌لاشی وه‌ك هه‌شت و هه‌ندێكجار سێیه‌كی ناشایسته‌م پێ ده‌بڕا. به‌هه‌رحاڵ وانه‌ی لاتینم زۆر زیاتر له‌ یۆنانی خۆش ده‌ویست و زیاتر له‌وه‌ی وه‌رگێڕانی نووسین ئه‌نجام بده‌م، وه‌رگێڕانێكی زاره‌كی باشم هه‌بوو. له‌ پۆلیشدا زیاتر وه‌رگێڕانی وشه‌ به‌ وشه‌مان وه‌ك ئه‌رك ئه‌نجام ده‌دا و من زۆر حه‌زم له‌م كاره‌ بوو. ئوستازی یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كاته‌ی ئێمه‌ پڕۆفسیۆر ئانتۆنیۆ ڕیناڵدی بوو و له‌وێوه‌ كه‌ ئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌ گه‌نج بوو و نه‌یده‌زانی چۆن ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ یه‌كێك له‌ شیعره‌كانی ڕامبۆ ده‌ستی پێ كرد. ڕێك له‌و چركه‌یه‌دا بوو ئه‌و هه‌سته‌ دژه‌ فاشیستییه‌ له‌ مندا دروست بوو.
سه‌یركه‌ن! ئێره‌ ڕاڕه‌وی مردنه‌، یه‌كێك له‌ شوێنه‌ دڵخواز و باڵكێشه‌كانی ژیانی من، له‌سه‌ر شه‌قامی نانی. ڕاڕه‌وی مردن من ده‌خاته‌وه‌ بیری ڕۆمانی گه‌مژهی دۆستۆیڤسكی، بیری شكسپیر و ماكبێسه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی من له‌ ته‌مه‌نی پازده‌ ساڵییه‌وه‌ له‌ ڕۆخی شه‌قامه‌كان ده‌ستم كرد به‌ كڕینی كتێبه‌كانیان. قۆناغێكی زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو. به‌ درێژاییی ژیان بیرم نایه‌ته‌وه‌ به‌و هه‌موو چڵێسی و حه‌ز و تاسه‌یه‌وه‌ كتێبم خوێندبێته‌وه‌.
تۆ باش ده‌زانی چه‌نده‌ پاك و بێگه‌رد بووم
چه‌نده‌ شه‌یدای ئه‌و بوونه‌ پاكه‌ پاڵێوراوه‌ بووم…
و تا چ ڕاده‌یه‌ك ئاماده ‌بووم به‌رگری لێ بكه‌م و خۆشم بوێت…
پرسیار: تۆ پێشتر وتووته‌ باوك و دایكت سازانیان نه‌بوو؛ ئه‌م بابه‌ته‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ و براكه‌ت داناوه‌؟
به‌ بۆچوونی من له‌ باره‌ی براكه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا بۆ منداڵان ڕوو ده‌دات، جیابوونه‌وه‌ی باوك و دایكم بابه‌تێكی تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام بۆ من ڕێك وه‌ك به‌ڵایه‌ك وابوو، تراژیدییه‌كی ڕاسته‌قینه‌.
تۆیش وه‌ك من وا بوویت
پۆشاكی خاوێن و پێڵاوی نوێ
له‌و یه‌كشه‌ممه‌ شیرین و پڕ یاده‌وه‌رییانه‌.
دایكت چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌ی بچكۆل، ئه‌ی گه‌نج
ڕوخساری گۆڕی
به‌ قورسی ده‌توانم له‌ باره‌ی باوكمه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م، چونكه ئه‌و پیاوێك بوو ته‌واو له‌گه‌ڵ من جیاواز بوو. به‌ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ من جیاواز بوو، چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان تووشی كێشه‌ بوو. له‌و په‌یوه‌ندییه‌ گشتی بووه‌ و ئاڵۆزه‌ له‌نێوان باوك و منداڵان، له‌ كاتگه‌لێك كه‌ به‌ قورسی له‌ یه‌كتری تێده‌گه‌ن. ئه‌مه‌ به‌ هۆكارگه‌لی زۆره‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ زیگمۆند فرۆید باشتر له‌ من ڕوونی بكاته‌وه‌، و كاتێك ڕوو ده‌دات كه‌ دیدگایه‌كی ئایدۆلۆژیك و تیۆریی جیاوازی زۆر له‌نێوان منداڵ و باوكدا هه‌بێت. هۆكارێكی دیكه‌یشی ڕه‌گه‌زی كه‌سێتییه‌. باوكم پیاوێك بوو به‌ دیدێكی داخراو و سوپایی، ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌ من له‌و كاته‌دا و له‌ ئێستادا پێم وایه‌. ڕێك له‌ ڕوانگه‌ی تێفكرین و كه‌سێتییه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری بووین. له‌ لایه‌ك ڕه‌نگه‌ وتنی ئه‌وه به‌م شێوه‌یه‌یش هێنده‌ دادوه‌رانه‌ نه‌بێت، چونكه‌ به‌هه‌رحاڵ ئه‌و بوو له‌ به‌ره‌و پێشبردنی كار و بۆچوونه‌كانمدا هانی ده‌دام و كۆمه‌كی ده‌كردم. من له‌ ناخودئاگای خۆمدا ڕه‌نگه‌ دوژمنی ئه‌و بووبم و ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كردم؛ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌و پاڵی به‌ منه‌وه‌ نا به‌ره‌و كارێك كه‌ هه‌ڵمبژاردبوو.
ده‌یه‌ی چواره‌می هه‌زار و نۆسه‌دی زایینی
سۆزانای دایكی پازۆلینی له‌ ساڵی ١٩٤٢ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گوێزایانه‌وه‌ بۆ زادگه‌كه‌ی، شارێك كه‌ هاوینانی له‌وێ به‌سه‌ر ده‌برد.
پییر پاولۆ پازۆلینی له‌ سرووده‌كانی كازیرسا:
كازیرسا، له‌و ڕووناكییه‌ی هاویندا كه‌ ته‌واوبوونی نییه‌
سپی و وشك، وه‌ك قسڵ
به‌ باشی له‌ پاڵ خۆمه‌وه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م
منی بچكۆله‌ و پوخت
به‌ پانتۆڵ و كراسێك له‌سه‌ر له‌شێكی له‌رزانی كشێنراو.
ڕاستییه‌كه‌تان بوێ یه‌كه‌مین نووسینه‌كانم به‌ دیالێكتی خۆجێیی فریۆلی نووسی. له‌و كاته‌دا گه‌نجێكی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ بووم و ئارایشت و شێوه‌گیری من زۆر به‌ توندی له‌ جۆری ئه‌ده‌بی و له‌ ئاراسته‌ی وشه‌ناسی و مێژوو بوو. ئه‌ملاو ئه‌ولای لێكۆڵینه‌وه‌كانی من به‌تایبه‌ت له‌ ئاراسته‌ی ئارمیتسمی ئیتالیا (ڕه‌وتێكی مۆدێرن كه‌ له‌ شاعیرانی سه‌ده‌ی بیستی ئیتالیا دروست بووبوو) دروست بوو.
ئه‌ی ئه‌و كانیاوه‌ی له‌ گونده‌كه‌ی مندایت
تۆ زووڵاڵ و تازه‌ترین شه‌هدی
له‌ ناخی دیوارگه‌لی كۆنه‌.
به‌ دیاریكراوی ڕوانگه‌ی من لگۆڕ به‌ دنیای چوارده‌ور ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌ته كه‌ ڕوانگه‌یه‌كی سروشت و لائیك نییه‌ و له‌م ڕاستایه‌دا به‌ سه‌رسووڕمانه‌وه سه‌یری دنیای ده‌وروبه‌رم ده‌كه‌م و تاك تاكی شته‌كان وه‌ك به‌دیهاتنی په‌رجوویه‌ك ده‌بینم. به‌ زمانێكی نه ‌هێنده‌ ددانپێدانانانه‌ و كه‌مێك فه‌رمیتر، ڕوانگه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ پێی ده‌‌‌ڵێن ڕوانگه‌یه‌كی خه‌یاڵی بانواقعی (ئایدیالیسم)، واتا هه‌ستێك كه‌ بۆ‌ هه‌موو ژیان و نووسینه‌كانی من شاعیرانه‌ په‌رچ بۆته‌وه‌.
به‌ره‌و تۆ هاتبووم
له‌ تێپه‌ڕین له‌ سرووده‌كان و گۆرانییه‌كانی كۆڵانه‌كانی ئه‌سینا
له‌ ده‌سته‌كانمدا ئه‌وانه‌ وه‌ك ڕازگه‌لی گوندی
سووره‌وه‌بوو، ده‌گوشم
ئارام و خامۆش وه‌ك هاوینی ساڵی ١٩٤٣
له‌نێوان ئاوایی و ڕه‌زه‌كان و لقگه‌لێك له‌ ڕووباری تالیامنتۆ
ڕه‌نگه‌ له‌ جێیه‌ك له‌ ناوه‌ندی ئاسمان و زه‌وی و
له‌وێ به‌ گه‌روو و دڵێكی كراوه‌
له‌ گوزه‌رگایه‌كی دوور
كاتێك مرۆڤ و هه‌موو ڕۆژێكی گه‌نجی
به ‌شوێن عه‌شقگه‌لێكی شیرینی ئه‌وانه‌
ئه‌مڕۆكه‌یش ئه‌سرین له‌ چاوانم سه‌رڕێژ ده‌كات
تێده‌په‌ڕاند.
له‌ لایه‌ك من له‌ فریۆلی له‌ جۆرێك دوورخراوه‌ییی خه‌مین و هاوكات، خۆشدا ده‌ژیام. جۆرێك زیندان كه‌ له‌وێدا بیركردنه‌وه خۆپه‌رستانه‌كانی خۆم له‌ نێوان ڕه‌زه‌كاندا، دارتووه‌كان و چیمه‌نی سه‌رسه‌وزی، ده‌كرده‌ كردار و هاوكات شوێنێكی خه‌مین بوو چونكه‌ له‌وێدا له‌ پرسه‌ی براكه‌مدا دانیشتم كه‌ ڕێك به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی جه‌نگ، به ‌ده‌ستی فاشیسته‌كان كوژرا. براكه‌م گه‌ریلایه‌ك بوو[1].
پرسیار: له‌گه‌ڵ براكه‌ت سازانی ته‌واوتان هه‌بوو؟
به‌ڵێ، ئاسایی زۆرمان شه‌ڕ پێكه‌وه‌ ده‌كرد، هه‌روه‌ك چۆن له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌ نێوان براكاندا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام له‌ ناخه‌وه‌ یه‌كتریمان خۆش ده‌ویست و سازانی ته‌واو له‌ نێوانماندا هه‌بوو.
پرسیار: تۆ وتت ئه‌و گه‌ریلایه‌ك بوو، تۆ گه‌ریلا نه‌بوویت؟
به‌ڵێ، ئه‌و گه‌ریلایه‌كی تێكۆشه‌ر و دژەفاشیست بوو، به‌ڵام من گه‌ریلایه‌كی ئامانجگه‌را (ئایدۆلۆژیك) بووم. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌ په‌یوه‌ندیدا بووم و بۆ ڕۆژنامه‌ خه‌باتگێڕه‌كان كه‌ ئه‌و كاری لێ ده‌كردن، وتارگه‌لی زۆرم ده‌نووسی. ئه‌و تێكۆشه‌رێكی چه‌كدار بوو و له‌وێوه‌ كه‌ له‌ ئه‌و كاته‌ له ‌سه‌ربازی بوو، له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ چالاكی ده‌كرد.
ئه‌وم له‌ كاتی دووركه‌وتنه‌وه‌ به‌ جانتاكه‌ی خۆیه‌وه‌ كه‌ له‌وێدا كتێبێكی مۆنتاله‌ی له‌ نێو پۆشاكه‌كانیدا شاردبۆوه‌ بینی. له‌و جانتایه‌دا چه‌كێكیش جێی كرابۆوه‌. ئه‌وم له‌ بیره‌ كه‌ له‌ بوومه‌لێڵی به‌یانیدا له‌ ماڵ دوور ده‌كه‌وته‌وه‌. شانه‌كانی له‌ ناو چاكه‌تێكی به‌كارهاتوودا كه‌ سه‌رده‌مێك هیی من بوو، گوشرابوو. پشت كه‌لله‌سه‌ری له‌ دواوه‌…
به‌م شێوه‌یه له‌ كه‌شێكی له‌م شێوه‌یه‌دا، ململانێكان له‌نێوان دوو چینی كۆمه‌ڵگه‌، واتا ئاغایان و زه‌حمه‌تكێشاندا دروست بوو. ئه‌م ململانێیانه‌ له‌ فریۆلی كه‌ له‌و كاته‌دا به‌ شێوه‌ی ده‌ره‌به‌گی به‌ڕێوه‌ده‌برا، كاریگه‌ریی زیاتری هه‌بوو و ڕێك له‌وێ بوو كه‌ من، ڕێگه‌ی خۆم به‌ شێوه‌یه‌كی ئاتاجی، له‌ ته‌نیشت و ده‌ست له‌ ده‌ستی زه‌حمه‌تكێشان دییه‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا ڕێگه‌یه‌ك بوو‌ كه‌ منی به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌ی ماركسیسم ڕێنوێنی كرد. ڕێگه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆكه‌یش شوێنی ده‌كه‌وم، واتا ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی كه‌ له‌ ناكۆكی و به‌رگریی ته‌واو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانڕه‌وادا، كورت ده‌بێته‌وه‌.
من له‌گه‌ڵ‌ جۆرێك فه‌رهه‌نگی ئایینی له‌ ژینگه‌یه‌كی گوندی ئه‌زموونی ژیانم هه‌بووه‌، و ئه‌وه‌م له‌ زادگه‌ی دایك، دایه‌گه‌وره‌ و ئه‌ژدادم ده‌ستكه‌وتووه‌. له‌م گونده‌دا ده‌توانی بڵێی ئایین له‌ ڕاستیدا دیارده‌یه‌كه‌ به‌ ژینگه‌ی گوندییه‌وه‌ گرێدراوه‌ و ناوكی بڕاوه‌. ڕه‌نگه‌ له‌ گوندی ئه‌مڕۆكه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ كاڵتر بێته‌ به‌رچاو، به‌ڵام به‌ دڵنیایییه‌وه‌، به ‌شێوه‌یه‌ك، په‌یوه‌سته‌ به‌ مێژوو دێرینی كشتوكاڵی و پیشه‌گه‌ریی گوندی. له‌ ئێستادا ئه‌م چاخه‌، واتا چاخی مێژووییی زه‌حمه‌تكێش و پیشه‌گه‌ریی گوندی به‌ هۆكاری چوونه‌ ناوه‌وه‌ و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داری، له‌ لێواری كۆتایییه‌. پێمخۆشه‌ جه‌خت بكه‌مه‌وه‌ مرۆڤ به‌ حاڵی خۆیه‌وه‌ به‌ره‌ڵا كراوه، له‌ ئێستادا، ئه‌م وه‌رزێڕه‌ له‌ زه‌وی دابڕاوه، چونكه‌ سیمای بۆرژوازیی گۆشه‌گیری نییه‌، به‌ڵكوو‌‌ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی ئه‌و ژیانی جه‌ماوه‌ری و چڕگه‌رایییه‌یه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كاندا. له‌ گونده‌كانی ئه‌مڕۆكه‌دا ئایین كاڵ بۆته‌وه‌؟ ئایا ئه‌مه باسی بۆچوونی منه‌ كه‌ ئایین به‌ ته‌واوی دیارده‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ جیهانی گوندییه و به‌ له‌نێوچوونی گوند، ئه‌ویش فه‌نا ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئایین یه‌كێك له‌و مه‌ته‌ڵگه‌له‌ مرۆییانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ هه‌بووه و تاهه‌تایه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێ و وه‌ك ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ نه‌ناسراوه‌كان و دڵه‌ڕاوكێكانی مرۆڤ، خۆی وه‌ك مه‌ته‌ڵێك ئاوێته‌ كردووه‌، كه‌واته‌ ڕوونه‌ نابێ نیگه‌رانی ئه‌وه‌ بین به‌ مۆدێرنبوونی جیهان له‌ نێو بچێت.
پازۆلینی به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌یدا به‌ نووسینی شیعر و په‌خشان تا به‌ر له‌ كۆچكردنی یه‌كجاره‌كی بۆ ڕۆما، له‌ ته‌مه‌نی بیست و حه‌وت، بیست و هه‌شت ساڵیدا.
ساڵانی ده‌یه‌ی پێنجه‌م- شه‌شه‌می هه‌زار و نۆسه‌د
پازۆلینی ڕۆما و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی ده‌دۆزێته‌وه و به‌م شێوه‌یه په‌ی به‌ هه‌ژاری و دواكه‌وتووییی ناوچه‌ كوێستانی و گوندییه‌كانی ئیتالیا ده‌بات.‌‌
هه‌موو كاره‌ نیوڕیالیستییه‌كان (واقعگه‌راییی نوێ) له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ گشتییه‌ن كه‌ داهاتوو، هه‌میشه‌ باشتر ده‌بێ له‌ ئێستا. ئه‌م باشبوونه‌ به‌ دوای شۆڕشێكدا دێ كه‌ ئه‌سڵه‌ن زانیارییه‌ك له‌ ناوه‌رۆك و چۆنێتییه‌كی نییه. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئیتالیا به‌ نیگای بۆ دڵته‌نگییه‌كانی ڕابردوو و به‌یانی هونه‌ری، له‌گه‌ڵ ڕاستگۆییی ته‌واو و بێ دووڕوویی توانای كریستاڵیزه‌بوون كه‌ له‌ هه‌رحاڵدا له‌گه‌ڵ چێژی گه‌ڕان و كنه‌وكۆڵین له‌ ده‌روونی خود و نكۆڵی عه‌یبه‌كانی خۆت یاوه‌ر ده‌بێ. ئه‌م خوده‌ پێتڤییه‌كی مێژوویییه‌.
من كتوپڕ له‌ ساڵی ١٩٥٢ له‌ بیركردنه‌وه‌دا تاكانه‌ بازم دا:
ته‌‌نها ئه‌م خه‌ڵكه‌ن كه‌ هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه‌
شتێك كه‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كات پیر نابێ
جێیه‌ك كه‌ مۆدێرنیته‌ و تازه‌گه‌ری تیشك ده‌پژێنێ
سرووده‌ كۆنه‌كان كه
دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌
خه‌ڵكه‌ كه
تێپه‌ڕیوه‌كان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌
یه‌كه‌مین گه‌رمای شیرینی هه‌تاوی ساڵ
له‌سه‌ر تاقنماكانی ڕۆخ
گیان ده‌سووتێنێ
به‌ بان‌ ڕاڕه‌وه‌كانی شارانی بچووكی چوارده‌ور
شارۆچكه‌گه‌لێك كه‌ هێشتا به‌سه‌ر شاخه‌كانیانه‌وه‌
به‌فری زیاتر باریوه‌، به‌رجه‌سته‌یه‌
له‌ جامخانه‌ی دووكانه‌كانی ئاوایییه‌ گه‌وره‌كان
ڕه‌نگگه‌لی شادی په‌رده‌كان و ئاوێزه‌كان
پۆشاكی نوێ
به‌ ڕه‌نگئامێزی تیواری خۆی
په‌یامی تازه‌گه‌ری جیهانێكی نوێ
به‌ خرۆش و دۆخێكی گۆڕاو
به‌ وێنه‌ی و كه‌ڕه‌نا كردووه‌.
كێشه‌ی زمانگه‌لی ناوچه‌یی و دیالێكته‌كان هه‌میشه له‌ هونه‌ری واقعگه‌راییدا جێگه‌ی باس بووه‌. بۆ نموونه‌ له‌ فیلمی پایسكیل دزی دی سیكا، ‌كه‌سێتییه‌كانی فیلمه‌كه‌ به‌ چ زمانێك قسه‌ ده‌كه‌ن؟ هه‌موویان به‌ زمان و دیالێكتی ڕۆمایی قسه‌ ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه‌ یه‌كه‌مین بابه‌ت بۆ هونه‌ری واقعگه‌رایی دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌ی كه‌ چۆن دیالێكته‌كان له ‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رمی خۆماندا به‌كار بهێنین، هه‌مان كێشه‌ و خه‌سڵه‌تی ڕه‌وانی زمانه‌. ئه‌م كێشه‌یه‌ دواتر له‌ چۆنێتیی مامه‌ڵه‌ و به‌كاربردنی زمانی خۆجێیی و زمانی فه‌رمیدا دروست بوو.
ئێستایش بینه‌ری دیارده‌یه‌كین، بۆ نموونه‌ گه‌نجێك كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆمایه‌ و به‌ ته‌‌واوی به‌ دیالێكتی ڕۆمایی قسه‌ ده‌كات، هه‌ندێكجار له‌ گوفتاری ڕۆژانه‌ی خۆیدا سوود له‌ ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك وه‌رده‌گرێ كه‌ سه‌ر به‌ شوێنه‌‌كانی دیكه‌، بۆ نموونه‌ مارسیلیا یا نیس هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌گه‌ل و پلارگه‌لی تایبه‌ته‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به‌ شوێنێكی جوگرافیایی دیكه‌یه‌، له‌م جۆره‌ كاتانه‌دا ده‌بێ چی بكه‌ین؟ ئه‌م جۆره‌ ڕاهاتن و به‌كاربردنی ده‌سته‌واژه‌كان و به‌یانه‌ ده‌توانین زیاتر له‌ هه‌ر شتێك په‌یوه‌ستی بزانین به‌ زانیاریی گه‌یاندنی كۆمه‌ڵ، به‌تایبه‌ت به‌ ڕادیۆوه‌. هه‌ندێكجار ده‌توانی ئه‌وه‌ له‌ كاری ئه‌ده‌بی یا هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یشه‌وه وه‌ربگری و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌ تایبه‌ت جۆری ده‌ربڕینگه‌لی جیاوازه‌ كه‌ من هه‌وڵ ده‌ده‌م پیشانی بده‌م.
له‌نیوان گیاجاڕی تاریك
له‌ژێر هه‌تاوی ته‌وه‌زه‌ل و كه‌م
هه‌رزه‌كارانی ئیوریا
به‌ ئادالبێر تۆس، كومیس، كۆرتیس، بانگ ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر گرد و دۆڵه‌كانی تۆسكانی به‌ هه‌راوزه‌نای په‌ڕه‌سێلكه‌ئاسا:
Hor atorno frat Helya
ده‌ستدرێژی ڕاهیبانه‌ی قه‌دیسان بۆ دڵه‌ ناقۆڵاكان
منداڵێكی نه‌گونجاو له‌ شاره په‌راوێزییه‌كان
قه‌ڵه‌مڕه‌وی خودایانی سه‌پاندووه‌‌.
خه‌ڵك ده‌چڕن
بێوچان.
كۆنسێرتی گه‌وره‌ی قه‌ڵه‌مه‌ كۆڵه‌ره‌كان و چه‌كوشه‌كان
ده‌ژه‌نێ
له‌ كامپی دولی یۆ[2] و له‌ گه‌ردنه‌كانی ئاپیننۆی[3] تازه‌
له‌ كوچه‌ سپییه‌كانی دامێنی ئاڵپ و
هه‌وره‌برووسكه‌ی به‌ردی خارا و تراورتن
له‌ بارودۆخێكی نوێ له‌ كه‌نار مرۆڤێكی ڕاسته‌قینه‌ بوو
كرێكاری زه‌حمه‌تكێش
بتڵێكی شه‌و تێپه‌ڕیوه‌
به‌ له‌شێكی تێكشكاو
ده‌روونێكی كفت
دنیایه‌كی داخراو
داخراو له‌ كۆیله‌ییی خۆی
دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌
جیهانی “كرێگرته‌یی”یه‌ كه‌ له‌ ناخی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا
به‌جێماوه‌ و
خه‌ڵك ده‌چڕن
بێوچان.
ئه‌م جاده‌ خلیسكه‌ كه‌ له‌وێدا دۆخی ڕۆیشتنداین، به‌ هه‌موو ورده‌به‌رده‌كان و ناسافییه‌كان و هه‌ورازونشێوه‌كانییه‌وه‌ زۆر ناچیز و سووك ده‌بینرێ و به‌ هیچ كلۆجێك ناتوانی ئه‌وه‌ ‌له‌گه‌ڵ كارگه‌لی هونه‌ری زۆر و جوانی هه‌بوو له‌ ئیتالیا به‌راورد بكه‌یت. سه‌رباری ئه‌مه‌یش، به‌ بۆچوونی من ده‌بوو به‌ هه‌مان توندی و حه‌زه‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ كارێكی گه‌وره‌ی هونه‌ری ده‌كرێ، پشتیوانی و پاسه‌وانی له‌و بكه‌ین. ئه‌م كاره‌ ڕێك ده‌بوو به‌ هه‌مان ئۆخژن و عه‌شقه‌وه‌ له‌ باره‌ی گۆرانییه‌كان و شیعری فۆلكلۆریشه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین، ڕێك به‌ هه‌مان شێوه‌ كه‌ له‌ كاری ئه‌ده‌بی به‌نرخی وه‌ك نووسینه‌كانی پتراركا، دانتێ و هیتر ئه‌نجام ده‌درێ.
به‌ بۆچوونی من ئه‌م جووڵه‌ نوێیه‌ هاوكات و به‌ ته‌ریبی حه‌ماسه‌ی به‌رگری، واتا به‌ دۆزینه‌وه‌ی ئیتالیای ڕاسته‌قینه‌ ده‌ستی پێ كرد. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین ده‌ستپێكردنی ئه‌و له‌گه‌ڵ واقعگه‌رایی بووه‌، وه‌ك بڵێی له‌گه‌ڵ كاره‌ به‌نرخه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌، ته‌نها كه‌مێك دره‌نگتر مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین و به‌جه‌رگانه‌ ده‌توانین ددانی پێدا بنێین كاری به‌نرخ له‌م به‌ستێنه‌دا ته‌نها پاش دامه‌زراندنی گۆڤاری ئۆفیچینا ده‌بینین. ئێمه‌ له‌م گۆڤاره‌دا هه‌وڵمان بۆ خستنه‌ڕووی شیعر و په‌خشان دا و شیعرمان به‌ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌خشان كرده‌ یاوه‌ر و ته‌واوكه‌ری یه‌كتری. له‌ گۆڤاری ئۆفیچینا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌درا شیعر له‌ ناوه‌رۆكی نوێ پڕ بكه‌ین كه‌ نه‌ك شیعر به‌ مانای كلاسیك (باو) خۆی بێ و نه‌ك بۆته‌یه‌كی گشتی بۆ ده‌ربڕین و گفتوگۆگه‌لی ڕووكاری كۆمه‌ڵگه وه‌ربگیرێ، به‌ڵكوو تێفكرینێكی گشتی و قووڵ له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌یه‌كی نوێ له‌ جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ژمار بكرێ.
ئه‌م هه‌وا داخراوه‌
هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ی به‌هار نییه
كه‌ ڕه‌شاییی باخی نامۆ
ڕه‌شتری ده‌كات
یا دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی پێده‌به‌خشێ
به‌ كڵاوڕۆژنه‌گه‌لی ڕووناك…
تفی ئه‌م ئاسمانه‌
به‌سه‌ر كه‌وانگه‌لی ژێرشێروانی ڕه‌نگ زه‌رد
ڕه‌وانه‌[4]
له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕیز و سه‌روا ده‌بێ بڵێم له‌ زمانگه‌لی لاتیندا نه‌بووه‌ و ئه‌وان سه‌روایان نه‌ده‌ناسی. ئێمه‌ی نیولاتینه‌كان به‌هه‌رحاڵ كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر شیعر ده‌كه‌ین، به‌ ناچاری له‌ سه‌روا هه‌ڵنایه‌ین.
ئه‌ی نۆگوڵی له‌ عه‌وام هه‌ستاو
ئه‌ی سروودخوێن
لێره‌
له‌ كه‌ناراوی ڕووتی ئانیه‌نه‌[5]
بۆ ‌هۆنینه‌وه‌ی سروودێكی نوێ
له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆشی و باڵسووكییه‌ ساده‌دڵانه‌
خۆهه‌ڵكێشانه‌
به‌ كام گرده‌بڕی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌
له‌ قووڵاییی نه‌زانی تۆدا
مه‌شخه‌ڵی زانایی
به‌ زوویی له‌نێوان ئه‌م هه‌وربڕه‌ بێبه‌رهه‌مانه‌
نوتفه‌ی به‌خته‌وه‌ری له‌ دڵی خه‌ڵكی خه‌مین
به‌وجۆره‌ی كه‌ ویستی مێژووه‌
داگیرسێنێ؟
مێژوویه‌ك كه‌ له‌وێدا ئیدی مرۆڤ
هێرشبردنی پێویست و ده‌سه‌ڵاتی له‌ یادگه‌ی مێژوو نه‌بووه‌ و
ڕه‌نگه‌ ئیدی هه‌ڵبژاردنێكی نه‌بێ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌
توندی و خۆڕاگری به‌خته‌وه‌ری تۆ
به‌ په‌رێشانی و دادویستی خۆی باڵا بكات و
له‌ ئاستانه‌ی چاخێك كه‌ له‌ سه‌ره‌تایداین
ڕووناكی هیی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خۆی نازانێ.
خه‌ڵكانێك كه‌ زیاتر كه‌یفم پێیان دێ، كه‌سانێكن كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تاییش نه‌یانخوێند، واتا بێئه‌وه‌ی بمه‌وێ لاف لێبده‌م، به‌و مرۆڤانه‌ ده‌ڵێم ته‌واو ساده‌. له‌و ڕووه‌وه‌ كه‌ فه‌رهه‌نگی بۆرژوازی و ورده‌ بۆرژوازی لێره‌ و ته‌نانه‌ت له‌ فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیایش هه‌میشه‌ هاوواتا بووه‌ ‌له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و ئالووده‌یی له‌ حاڵێكدا كه‌ كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار خاوه‌ن ناسكییه‌كی ڕۆحی تایبه‌ته‌ كه‌ ورده‌ورده‌ له‌ پرۆسه‌ی وێكهاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیی مۆدێرنتری ئه‌و له‌ده‌ست ده‌دا و ده‌گۆڕێ بۆ شتێكی دیكه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌م گرووپه‌ ساده‌ بیركه‌ره‌وه‌یه‌دا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ له‌ ڕیزی فه‌رهه‌نگێكی زۆر باڵان.
ده‌یه‌ی شه‌شه‌می هه‌زار و نۆسه‌دی زایینی
هێشتا له‌ ساڵانی شیعردا ده‌ژین، به‌ڵام به‌رله‌وه ساڵانی سینه‌ما ده‌ستی پێ كردووه‌. پازۆلینی به‌ سینه‌ما ده‌ڵێ “ئینجلیی هه‌ژاران”. له‌م ساڵانه‌دا پازۆلینی كاری شانۆیشی ده‌ستپێكرد.
له‌و كاته‌دا ڕووم له‌ سینه‌ما كرد و تا ڕاده‌یه‌ك وازم له‌ كاری ئه‌ده‌بی هێنا. ده‌توانم بڵێم له‌م قۆناغه‌دا وازم له‌ ڕۆماننووسیش هێنا، وه‌لێ درێژه‌م به‌ نووسینی شیعردا، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو كاته‌كه‌ خه‌ریكی سینه‌ما بووم. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ده‌یه‌ی شه‌شه‌می هه‌زار و نۆسه‌د ڕوویدا و ئه‌مه‌یش بێ هۆكار نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌و ساڵانه‌ لووتكه‌ی قه‌یرانی ڕۆشنبیری ئیتالیا بوو. له‌و كاته‌دا ئیتالیا له‌ دۆخی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ قۆناغی سه‌رمایه‌داریی مێژوویی بوو بۆ جۆرێك سه‌رمایه‌داریی تازه‌.
هه‌ندێكجار له‌ ناخی ئێمه‌دا شتێك دروست ده‌بێ
كه‌ تۆ باشی ده‌ناسی
چونكه‌ شیعره
شتێكی تاریك
كه‌ بریقه‌ ده‌داته‌ ژیان
گریانێكی ده‌‌روونی
دڵته‌نگییه‌كی لیپاولیپ ئه‌سرینی سوێر بوو.
تێپه‌ڕین له‌ نووسین و شیعر بۆ دنیای سینه‌ما له‌ خۆمدا به‌ شێوه‌گه‌لی جیاواز شیم كردۆته‌وه‌. یه‌كه‌مین و سروشتیترین هۆكار ئه‌مه‌ بوو به‌ شوێن گۆڕینی شێوازی ده‌ربڕینه‌وه‌ بووم. ئه‌م بابه‌ته واتا گۆڕینی شێواز له‌ شیعر و نووسینه‌كانی مندا كه‌ سینه‌ما ڕێگه‌ و شێوازێكی نوێ و هه‌مه‌گیره‌، به‌ڵام دواتر هه‌ستم كرد ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاست نییه‌، چونكه‌ سینه‌ما هونه‌رێكی تازه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری نییه‌، به‌ڵكوو له ‌بنه‌ماوه‌ زمانێكی دیكه‌یه‌. ئه‌م هونه‌ره‌ بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ كه‌ له‌ هه‌موو جێیه‌كی دنیا شایه‌نی پێشكه‌شكردن و تێگه‌یشتنه‌. یه‌كێك له‌ دیارترین خاسێته‌كانی ئه‌مه‌یه‌ وه‌ك شیعر و ئه‌ده‌بیات، سوود له‌ سیمبوڵه‌كان وه‌رناگرێ كه‌ هه‌مان وشه‌كان بن، به‌ڵكوو سوود له‌ پیشاندانی واقعیه‌ت به‌ش به‌ حاڵی خۆی و بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ست، وه‌رده‌گرێ.
به‌م پێیه‌ ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌ ته‌كنیكی ئه‌ده‌بی خۆم گۆڕیوه‌، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم زمانی خۆم گۆڕیوه‌ و ئه‌مه‌یش به‌ ئه‌گه‌ری زۆر به‌ مانای ناڕه‌زایی شاراوه‌ی من بوو لگۆڕ به‌ زمانی ئاساییی ئیتالیایی و ته‌نانه‌ت دژه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م زمانه‌وه‌ خۆی به‌یان ده‌كرد. به‌ ده‌ربڕینێكی دیكه‌ به‌ هه‌نگاونان بۆ بواری سینه‌ما، مه‌به‌ستم گۆڕینی نه‌ته‌وه‌یی خۆم بوو.
“مه‌گه‌ر تۆ نازانی مرۆڤێكی تا ئه‌وپه‌ڕ ئاسایی چۆن مرۆڤێكه‌؟ ئه‌و خێوێكه، دێوێكه‌، شێتێكی مه‌ترسیدار، كه‌سێك كه‌ خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ ده‌گونجێنێ (كۆنفۆرمیستێك)، یه‌ك لایه‌نگری نه‌‌زمی داڕووخاو، ئیمپریالگه‌رێك، یه‌ك داگیركه‌ر، نه‌ژادپه‌رستێك، كۆیله‌فرۆشێك و مرۆڤێكی بێباك و نێره‌مووكه‌‌”[6].‌
شوێنێك هه‌یه‌ له‌ فیلمی مه‌سیح كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری پاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌وێ به‌ ئه‌گه‌ری به‌هێز كۆمه‌ڵێكی زۆر بۆ بیستنی قسه‌كانی حه‌زره‌تی مه‌سیح كۆ بووبوونه‌وه‌، كه‌نیسه‌یه‌كیش به‌ گومبه‌زی ڕه‌ش له‌و ده‌وروبه‌ره‌ ده‌بینرا، مه‌سیح خه‌ریك بوو قسه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد. خاڵێكی باڵكێش كه سه‌رنجی منی ڕاكێشا، ساده‌یی و بێ ئارایشتی به‌رچاوی ئه‌م شوێنه‌ بوو و ڕێك له‌به‌رئه‌مه‌ ئه‌وێم بۆ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌ گرنگ و ڕه‌نگه‌ جوانترین دیمه‌نه‌كان كه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین وێنه‌ی گیرا، هه‌ڵبژارد. دیتنی ساده‌یی و پاكی له‌م شوێنه‌ و جێبه‌جێكردنی ئه‌م دیمه‌نه هه‌ستیاره‌، ئه‌زموون و فێركارییه‌كی زۆر ڕاچڵه‌كێنه‌ر بوو له‌ ژیانی مندا:
“نه‌بادا پێت وابێ من بۆ هێنانی ئاشتی هاتوومه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی؛ من بۆ هێنانی ئاشتی نه‌‌هاتووم، به‌ڵكوو شمشێرم به‌ دیاری بۆ هێناون، چونكه‌ هاتووم تا پیاوان له‌ باوكان، و كچان له‌ دایكان، و بووكه‌كان له‌ خه‌سووه‌كانی خۆیان جیا بكه‌مه‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ دوژمنانی مرۆڤ، نزیكترین كه‌سانێك، واتا ده‌بنه‌ ئه‌ندامی خێزانی ئه‌و. هه‌ر كه‌سێك باوك و دایكی خۆی و هه‌ر كه‌سێك خوشك و كوڕی خۆی له‌ من زیاتر خۆشده‌وێ، لێره‌ جێی نابێته‌وه‌. هه‌ر كه‌سێك ژیانی خۆی دیوه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌ستی ده‌دات و هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕێگه‌ی من گیانی خۆی له‌ده‌ست بدات، دووباره‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌.”
ئه‌مه‌ دیمه‌ن و ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ له‌ شاری ئۆرشه‌لیم كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری به‌هێز دیمه‌نێكه‌ زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌سیح و شه‌یتان له‌ تاوه‌ری په‌رستگه‌كه‌وه‌ بینه‌ری بوون. ئه‌م‌ یه‌كه باخی جیستمانه‌كان (ئاش و شوێنی گوشینی زه‌یتوون)ه‌، سه‌رنج بده‌نه‌ دارزه‌یتوونه‌كان و هه‌یبه‌تی سروشتییان. ئه‌مه‌ ئه‌شكه‌وتێكه‌ كه‌ سه‌رباری هه‌بوونی شێوه‌ی مۆدێرن، ده‌بوو هاوشێوه‌ییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌وتێكدا هه‌بێ كه‌ مه‌سیح له‌وێ له‌دایك بوو و له‌ ئێستادا له‌وێدا چه‌ندین ماڵباتی بێنه‌وای عه‌ره‌ب ده‌ژین، مرۆڤانێك كه‌ هێشتا باوه‌ڕیان به‌ په‌رجووی پاره‌یه‌كی زێڕ هه‌یه‌.
ڕێگه‌ی خۆمان به‌ره‌و ناسره‌ درێژه‌ پێ ده‌ده‌ین و جه‌لیله[7]‌ له‌ باكووره‌وه‌ تێده‌په‌ڕێنین. یاده‌وه‌ری و یاداشتگه‌لی زۆرم به‌ درێژاییی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ نووسیوه‌:
ڕه‌نگه له‌م شوێنه‌، پێشتر شتێك هه‌بوو
كه‌ تۆ ئه‌وه‌ت به‌ بوونی ته‌‌مومژاویت
له‌ دیمه‌نی بوون، سڕیوه‌ته‌وه‌ و
ئه‌وه‌ت هه‌روه‌ك خۆڵه‌مێشێك
له‌ ئاگری خۆتا به‌جێ هێشتووه‌
ئه‌و منداڵانه‌ ببینه‌، جوان سه‌یریان بكه‌. ئه‌وانه‌ منداڵانی خه‌ڵكانی ئاسایین یا له‌وانه‌ی كه‌ تۆ پێیان ده‌ڵێی منداڵانی بێتام و به‌ناز و بیانووگر؟‌
نا من كه‌یفم به‌ مانه‌ دێ.
به‌دبه‌ختانه‌ من له‌وانه‌م كه‌ به‌ بۆچوونی تۆ بیانووگر دێنه‌ به‌رچاو: باوكم پله‌دارێكی له‌شكر و دایكم مامۆستایه‌ك بوو؛ هه‌ینێ كتوپڕ هاتمه‌ شاری ڕۆما و ئاشنای دنیایه‌كی نوێ بووم كه‌ پێشتر ناسینێكم لێی نه‌بوو. لێره‌ دنیای زه‌حمه‌تكێشان ده‌بینی، جێهانێكه‌ كه‌ له‌وێدا كرێكاران زه‌حمه‌ت ده‌كێشن و هه‌واڵێك له‌ خۆشگوزه‌رانان و به‌ناز په‌روه‌رده‌كراوان نییه‌. له‌ میلان كرێكاران گۆڕاون بۆ پڕۆلیتاریا، له‌ ڕۆما و ناپۆلی و شاره‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌مبه‌ردا كرێكاران هه‌مان زه‌حمه‌تكێشانن، چونكه‌ له‌م شارانه‌دا كارگه‌ و پیشه‌سازی هێشتا به‌ ڕاده‌ی میلان نیییه‌. ده‌توانی ئێره ‌له‌گه‌ڵ جیهانی سێیه‌م به‌راورد بكه‌یت كه‌ دنیایه‌كی تایبه‌ته‌. تۆ ده‌زانی جیهانی سێیه‌م واتای چی؟ ڕاست بڵێ ده‌زانی واتای چی؟ باشه‌ من پێت ده‌ڵێم، جیهانی سێیه‌م چاخی پێش پیشه‌سازییه‌، وه‌ك ئاسیا، ئه‌فریقا و ئه‌مریكای باشوور. ئه‌م منداڵانه‌ ده‌بینی؟ جیهانی سێیه‌م ڕێك لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و من كه‌ منداڵێكی بیانووگری خۆشگوزه‌ران بووم كاتێك هاتمه‌ ڕۆما، ئه‌م جیهانه‌م ناسی كه‌ تازه‌ بووم بۆم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیر و نووسه‌رێكم سه‌باره‌ت به‌ ژیان و كێشه‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌نووسم.
گورزێكی دیكه‌ له‌ جوانی
بۆ شێوه‌دان به‌ جۆره‌كانی دیكه‌
نه‌خشگه‌لی دیكه له‌سه‌ر ناوچه‌وان و
سه‌رگه‌لێك كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه‌
به‌ڵام جوانی هه‌میشه‌ جوانه‌ و
هه‌میشه‌ ڕاستگۆیه‌
جوانی لێره‌ جارێكتر
له‌نێوان قژی لوول و پێچاوپێچ
پێستی جوانی هه‌روه‌ك ئاوریشم و
سكگه‌لێك به‌ چه‌ماوه‌یی خۆش هێڵ و جوان
به‌ستێنی گه‌شه‌ی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه‌.
زمانی ئیتالیایی له‌ ڕاستیدا زمانێكی ته‌واو ئه‌ده‌بییه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ تیۆردا بۆ سه‌ده‌كان و له‌ كرداردا تا ده‌ یا بیست ساڵی ڕابردوو چۆته‌ پێشێ؛ له‌ حاڵێكدا كه‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌مبه‌ردا له‌ بۆته‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا كاری كرد. میدیای ئیتالی ڕێك له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی یه‌كێتی و یه‌كانه‌یی خۆی پاراستووه‌. ئه‌م شایسته‌ییه‌ی به‌ نۆره‌ی خۆی له‌ فلۆرانس و له‌ ژێر هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی زمانی خۆیدا دروست بوو كه‌ له‌نێوان گه‌وره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و زمانه‌دا ده‌توانین له‌ دانتێ، پتراركا و بۆكاچیۆ باس بكه‌ین كه‌ به‌ جۆرێك، به‌ هۆكاری سه‌رتری ئه‌ده‌بی خۆیان سه‌پاون به‌سه‌ر باقی كۆمه‌ڵگه‌دا. مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه‌ له‌ ئێستادا بینه‌ری زمانێكی تاقانه‌ی ئیتالیایین له‌ ئه‌ده‌بیاتدا كه‌ بۆ نموونه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كاندا له‌ میلانه‌وه‌ بیگره‌ تا پالێرمۆ تاڕاده‌یه‌ك به‌ یه‌ك شێوه‌ به‌كار ده‌برێ، له‌ حاڵێكدا كاتێك ئیتالیایییه‌كان زار هه‌ڵدێننه‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ زمانی خۆجێیی خۆیان قسه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین بڵێین ناوه‌‌ندی زمانی ئه‌ده‌بی ئیتالی ئیدی فلۆرانس نییه‌، به‌ڵك ناوه‌‌ندێكی ته‌كنیكی زمانمان هه‌یه‌ كه‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری میلان. مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه‌ زمانی ئیتالیای هه‌ر ئێستا له‌ ڕێگه‌ی جۆرێك زمانی ته‌‌كنیكی یه‌كی گرتووه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر وشه‌ی به‌فرساز له‌ به‌رچاو بگرین، له‌ ژنێكی ناوماڵی پالێرمۆوه‌ تا كارمه‌ندێكی میلانی، هه‌موویان پێی ده‌ڵێن به‌فرساز و لێره‌دایه‌ ده‌توانین بڵێین وشه‌گه‌لی ته‌كنیكی وه‌ك توێژاڵێك هه‌موو ئیتالیا ڕووماڵ ده‌كات و له‌م ڕاستایه‌دا به‌ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌و ده‌دات.
ئۆتیلیۆی ئازیز! ئه‌ی به‌نده‌ی گرێبه‌سته‌ پیشه‌سازییه‌كان
له‌ به‌رامبه‌ر تۆدا هیچ شتێك توانا و به‌رگه‌گرتنی نییه‌
نابینی چۆن له‌ پشتیوانی له‌ هاوڕێیانی لائیك و
كۆمۆنیستت
له‌ به‌رامبه‌ر هه‌واڵی ناڕاست، ده‌سته‌وه‌ستان بوویت!
بیركردنه‌وه‌ی گشتی خه‌ڵك قه‌ت و قه‌ت
هۆش و زیره‌كی
له‌ حوكمدانی خۆیاندا به‌كار نابه‌ن
تۆ ته‌نانه‌ت له‌ شوێنكه‌وتنی خوێنه‌ ڕژاوه‌كان له‌ لاگرنیز
حوكمێكی گرده‌بڕ و بڕنده‌
له‌ یه‌كێك له‌ ملیۆنان هاونیشتمانی، ناچێت به‌ گوێتدا!
هاوارگه‌لێك كه‌ به‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ جه‌خار و دڵسارد
خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن
بۆ جه‌ماوه‌رێك كه‌ له‌ پاش سه‌ده‌گه‌لێك بێده‌نگی و گۆشه‌گیری هاتوو
زه‌ینیه‌تێك پتر نییه‌
واقعیه‌ت
عه‌شقێكه‌ لێوڕێژ له‌ تامه‌زرۆیی
كه‌ زاناییی خۆی به‌ ته‌‌واوی بۆ
درێژه‌دان به‌ ژیان به‌كار بردووه‌
ژیانێك كه‌ خۆی له‌ به‌نددا ماوه‌ته‌وه‌.
پێمخۆشه‌ كه‌سێتیی ئۆدیپ بناسێنم كه‌ كه‌سێتییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ و مێژوویی و ته‌نانه‌ت هۆڤی و یاخییه‌، له‌م پێوه‌نده‌دا پۆشاكه‌كانی شانۆ به‌رله‌وه‌ی بیرخه‌ره‌وه‌ی یۆنانی دێرین بن، سۆمه‌رییه‌كان و ئازتكه‌كان و ته‌نانه‌ت خۆجێییه‌كانی ئه‌فریقای ڕه‌ش په‌رچ ده‌كه‌نه‌وه‌. ئێستا ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ پێشێ كه‌ بۆچی به‌م شێوه‌یه‌ كه‌سێتیی ئۆدیپ له‌ مێژوودا ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ دواوه‌؟ ئه‌مه‌ به‌ كارێكی خۆشی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌ تا خه‌ڵك وه‌رگرتنێكی گشتییان هه‌بێ: ڤیپۆ كه‌سێتییه‌كه‌ زۆر باڵكێشه‌ بۆم وه‌ك بڵێی كه‌سێكه‌ سه‌ر به‌ سه‌رده‌می منه‌ و ئه‌و دوور له‌ ژیانی خۆم ده‌زانم و ئه‌و له‌ ته‌نز و حه‌ماسه‌دا پێناسه‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ ئه‌م دووه‌ به‌ ئه‌وزاری دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ واقعیه‌ت ده‌زانم و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ كه‌سێتیی ئۆدیپیدا له‌ شوێنی خۆم ناوه‌ستم و ئه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی و نزیكتر له‌ خۆم پیشان ده‌ده‌م:
ڕووخساری نامۆ و ئێسكنی خۆم پیشان ده‌ده‌م
ئیدی هاوارم به‌ ده‌نگی لاڵ بێ به‌رهه‌مه‌
چه‌ند بێباك له‌ نه‌زانی له‌ مه‌رگی ئه‌وانی تر ده‌ڕوانن
من ده‌مرم و ئه‌م نه‌زانییه‌یشیان ئازارێكی دوو هێنده‌یه‌ له‌سه‌ر من
ناوه‌رۆكی بنه‌ڕه‌تی كاره‌كانی من كه‌ فۆرتینی پێی ده‌ڵێ ناودژ، هه‌مان ناودژگه‌راییه‌ كه‌ هه‌موو شتێك به‌ دژه‌كه‌ی خۆی به‌یان ده‌كات، بۆ نموونه‌ كچێكی قژزه‌ردی ڕه‌ش. له‌م حاڵه‌ته‌دا كاره‌كانی من به‌ خاوه‌ن بوونی ئه‌م ناودژییه، دوێنه‌ر و به‌ركابردنێكی جیاوازیان ده‌بێ.
له‌ پێستی شێردا ده‌مبینن
كه‌ به‌دحاڵیبوونێك زیاتر نییه‌
ئه‌مه‌ سه‌ر به‌ چیرۆكێكی دیكه‌یه
داوام لێ ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر گاڵۆك به‌ ده‌ستان و زۆر بڵێیان و
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئیمپریالیستان، پێستی دێوی به‌نه‌ڕه‌ هه‌ڵبدڕم.
ئاه… به‌ڵام عه‌شق و مه‌یله‌كانم پیس و ژاراوی نییه‌
تووڕه‌ییی ڕاستگۆیانه‌ی من بۆ شه‌ڕ ناگه‌ڕێ.
من باوه‌ڕ‌م به گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام باوه‌ڕێكم به‌ گه‌شه‌ و ده‌روازه‌ی شارستانێتی نییه‌، به‌تایبه‌ت به‌م جۆره گه‌شه‌كردنه‌. ئه‌مه‌ گه‌شه‌كردنه‌ ناوه‌رۆكێكی كاره‌ساتبار ده‌داته‌ سروشتی من، چونكه‌ من كۆمه‌ڵناسێك یا پڕۆفسیۆرێك نیم و پیشه‌یه‌كی زۆر سه‌یرم هه‌یه‌ كه‌ نووسه‌رییه‌. من به‌ هۆكارگه‌لێكی پیشه‌یی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌ ئاڵوگۆڕه‌ مێژوویییه‌كان وه‌رده‌گرم.
ئه‌مڕۆ، واتا نیسانی ساڵی ١٩٦٧، بابه‌ته‌كان زۆر گۆڕاون. كۆمه‌ڵگه‌ ئیدی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ پێش پیشه‌سازی، گوندی و ئاییینییه‌ نییه‌. ئه‌مڕۆكه‌ بینه‌ری ژیاری پیشه‌سازی و ژیاری جه‌ماوه‌رین كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز و دوور له‌ سروشت خۆی ده‌نوێنێ. به‌ ئاگاداربوون له‌م بابه‌ته‌، شاعیر ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كات كه‌ ئایا توانای ئه‌مه‌ هه‌یه‌ درێژه‌ به‌ نووسینی شیعر بده‌ین؟ من به‌ نۆره‌ی خۆم نزیكه‌ی دوو یا سێ ساڵه‌ شتێك به‌ ناونیشانی شیعر یا نه‌زم نانووسم. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واقعیه‌ت له‌ خاڵێكدا به‌ستوێتی كه‌ له‌وێوه‌ توانای دروستكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌ هیچ كلۆجێك نییه‌. لێره‌دا پێمخۆشه‌ دوو دێڕ شیعرتان بۆ بخوێنمه‌وه‌ كه‌ پیشانده‌ری دژواریگه‌لی فره‌یه‌ له‌ پیشاندانی واقعیه‌تی زاڵ:
په‌یامهێنه‌رێك كه‌ توانای كوشتنی مێشێكی نییه‌
ده‌توانی ئه‌م هاواره شاعیرانه‌یه‌ بكات
چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و له‌ تۆز تۆزه‌ پووكانه‌وه‌یه‌
به‌م شێوه‌یه‌، هاوارم كرد:
“به‌ختی من ده‌توانێ ئازاد بێ!”
و به‌م شێوه‌یه‌ گۆرانیی خۆم وت
هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ته‌ به‌رجه‌سته‌‌كان.
ئێمه‌ ده‌ست له‌ كینایه‌كانی گوندی ئینجیل ده‌ده‌ین، به‌ڵام گه‌نجێك كه‌ له‌م ساڵانه‌دا له‌ هه‌ر كوێیه‌ك له‌دایك بووه‌ و په‌روه‌رده‌ كراوه‌، به‌ دژواری تێگه‌یشتنێكی له‌ فه‌رهه‌نگ و سیمبوڵه‌كانی كشتوكاڵی ده‌بێ. پێویسته‌ ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌ جۆرێك بۆ به‌یان و وه‌ربگێڕین. به‌ ئاگاداربوون له‌مه‌ ده‌مه‌وێ بڵێم ئینجیل و مه‌سیح به‌یانی جیهانی گوندی دێرینن و مرۆڤی ئه‌مڕۆكه‌ هه‌ڵكڕانێكی نییه‌ لێی. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا توند بووه‌ و تا بیست ساڵ پێشتر گۆڕ‌انكاریی بنه‌ڕه‌تی له‌ بنه‌مای ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا دروست نه‌بووبوو: وه‌رزێڕان له‌ مه‌زراكانی خۆیاندا سه‌رقاڵی كار بوون، له‌ چاوه‌ڕوانی به‌هاردا داده‌نیشتن، كێشه‌ی هه‌میشه‌یی مرۆڤ، واتا خراپ و باش به‌رقه‌راربوو و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی جیهان هه‌روا له‌سه‌ر ته‌وه‌رێك به‌ دووباره‌یی ده‌چووه‌ پێشێ. به‌ڵام له‌م پێنج، شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا له‌ ئیتالیا و له‌ وڵاتانی دیكه‌ زۆر به‌ر له‌وه هه‌موو ئه‌م بناغانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕاون. له‌م حاڵه‌ته‌دا زه‌وی ئیدی به‌رهه‌مهێنه‌ر نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌ ڕۆڵی به‌رهه‌مهێنان ده‌گێڕێ. باوه‌ڕه‌كان و پێكهاته‌كان گۆڕاون.
سه‌رده‌مێك بوو كه‌ له‌ گه‌نجیدا باوه‌ڕم به شۆڕش هه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن گه‌نجانی ئه‌مڕۆ باوه‌ڕیان پێیه‌تی. له‌ ئێستادا ئیدی باوه‌ڕم به‌و شێوه‌ شۆڕشه‌ نییه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر خۆمدا جیهانێك ده‌بینم كه‌ هه‌موو ڕۆژێ له‌ ڕۆژی پێشتر زیاتر به‌ره‌و چه‌په‌ڵی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ ڕاده‌كێشرێ.
ڕوخسا‌ره‌كانی ئێوه‌ هه‌روه‌ك بیانووگره‌ خۆشگوزه‌رانه‌كانه‌، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ ڕاسته‌ نه‌ژادی سه‌رتر خۆی ده‌نوێنێ! هه‌مان نیگای تووڕه‌ی ئه‌وان ئێوه‌ی نه‌ژادپه‌رستانیش هه‌تانه‌ دوێنێ كه‌ له‌ واله‌ جولیا له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كان پێكدا هه‌ڵپژان، من دڵم بۆ پۆلیسه‌ گه‌نجه‌كان سووتا، چونكه‌ پۆلیسه‌كان ڕۆڵه‌ی هه‌ژارانن و له‌ ده‌وروبه‌ره‌كان یا گونده‌كانه‌وه‌ دێن. ئه‌وان وه‌ك تۆ ته‌مه‌نیان بیست ساڵ زیاتر نییه‌. ئازیزانی من له‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پۆلیسه‌ نه‌گبه‌ته‌كاندا شانازی به‌ خۆتانه‌وه‌ مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وانیش له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌دا ناچاری كرێگرته‌یین.
نووسه‌رێك به‌رده‌وام له‌ كاتێكدا كه‌ شه‌وق و تامه‌زرۆییه‌كی بێ مه‌به‌ستانه‌ی هه‌یه‌، ناڕازییه‌كی زیندوو و هه‌میشه‌ییه‌. هه‌ر كه‌ زار هه‌ڵێنێ، ناڕه‌زایی له‌ شتێك ده‌رده‌بڕێ، له‌ هه‌رچی ده‌وڵه‌ته‌، له‌ هه‌رچی كرێگرتەیییه‌، به‌ هه‌رچی سه‌رمایه‌داری یا وێكاتنه‌وه‌یییه‌، به‌ هه‌رچی كارگێڕی یا نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت ئیمانییه‌… به‌م پێیه‌ هونه‌رمه‌ندێك هه‌ر به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌می، مرۆڤێكی به‌رپرس و ده‌رگیر و خاڵی ئامانجه‌.
پێشكه‌وتن شتێكی نوێیه‌، شتێكی ناقۆڵا و ناحه‌ز و ناشیرین بۆ مرۆڤ. له‌ ڕاستیدا ڕازیبوونه‌كان و خۆشگوزه‌رانی بچووك و خۆنوێنی و پێشدانه‌وه‌یه‌ و له‌ كۆتاییدا كاتێك به‌ ده‌ست هات، شتێكی ناشیرینه‌ له‌ ده‌ستی مرۆڤدا. به‌هه‌رحاڵ له‌م پرۆسه‌یه‌دا دنیای ئانتیك و واقعی له‌ هه‌موو جێیه‌ك له‌نێوده‌چێ و دنیای سه‌رمایه‌داری و كۆیله‌ییی جیهانی و سوود و قازانجی تایبه‌تی جیهانی دێرین، ده‌گۆڕێ بۆ شتێك كه‌ ناونیشانه‌كه‌ی (سه‌خیف و كه‌م مایه‌)یه‌.
ڕژێمی ئێستای ئیتالیا دیموكراتیك و چی و چییه‌، به‌ڵام دنیای به‌ركاربه‌ره‌ كه‌ ژیان له‌ واقعیه‌ته‌كانی خاڵی ده‌كاته‌وه‌.
پرسیار: له‌ جێیه‌ك وتووته‌ پیربوون ڕه‌هایییه‌. بۆچی؟
چونكه‌ ئومێدی له‌ كیسچووی‌ داهاتوو و چاوله‌ڕێییان كۆتایی دێ. ڕه‌هایییه‌كی گه‌وره‌ییه‌ پیر بوون.      ‌ ‌ ‌    ‌       ‌ ‌  ‌ ‌    ‌
سه‌رچاوه‌:
مذهب زمان من؛ اشعار، یادداشت ها و گفتوگو
پیر پاوئلو پازولینی؛ ترجمه‌، سیروس شملو، مجید راسخی
انتشارات مازیار، چاپ اول ١٣٩٢
[1] – براكه‌ی پازۆلینی له‌ ساڵی ١٩٤٧ له‌ كاتی خه‌باتی گه‌ریلایی له‌ یۆگۆسلاڤیا كوژرا.
[2] – Campidog Lio، كۆشكی د‌ه‌وڵه‌ت.
[3] – Apenneino، زنجیره‌چیاكانی ناوه‌ندی ئیتالیا.
[4] – له‌ كۆمه‌ڵه‌ی میراتی گرامشی Le ceneri di Gramsci له ‌نووسینی پازۆلینی.
[5] – ڕووبارێكی خوڕ له‌ ڕۆما.
[6] – كه‌سێك كه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وا هاوشێوه‌ و هاوفۆرم و هاوئاهه‌نگ ده‌بێ. له‌ به‌رامبه‌ردا، وشه‌ی ئه‌نتی كۆنفۆرمیسته‌ به‌ مانای كه‌سێكی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سیسته‌م.
[7] – یه‌كێك له‌ ناوچه‌ مێژوویییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ له‌نێوان ئیسرائیل و ئه‌رده‌ن دایه‌.
شێتیی دینێریس فانتازیایەکی پیاوانەیە
کۆتا وەرزی زنجیرەی “گەمەی تەخت و تاج” تووڕەیییەکی جەماوەریی لێ کەوتەوە، کە گەیشتە ئاستی دەرکەوتنی عەریزەیەک (بە واژۆی یەک ملیۆن بینەری تووڕەوە) لەسەر وەلاوەنانی هەموو ئەو وەرزە و بەرهەمهێنانی وەرزێکی تری نوێ. خودی توندیی مشتومڕەکە نیشانەی ئەوەیە، کە گرەوە ئایدیۆلۆژییەکان هەر دەبێت بەرز بن.
تووڕەیییەکە لە دوو خاڵدا دەرکەوت: سیناریۆیەکی ناقۆڵا (لەژێر فشاری دواییهێنانی خێرا بە زنجیرەکە، ئاڵۆزیی گێرانەوەکەیان سادە کردبووەوە) و خەمڵاندنێکی دەروونیی خراپ (بەدگۆڕانی دینێریس بۆ “شاژنە شێتەکە” لەگەڵ گەشەی کاراکتەرەکەیدا نەدەهاتەوە). ئیتر ئاوا.
یەک لە دەنگە زرنگەکان کە لەو مشتومڕەدا پشکدار بوو، دەنگی نووسەر ستیفن کینگ بوو، کە بە باوەڕی ئەو تووڕەیییەکە لەسەر کۆتایییەکی خراپ نییە، بەڵکوو لە خودی حەقیقەتی هەبوونی کۆتایییە. لەم سەردەمەی تێیدا دەژین، کە چەندان زنجیرەی وا بەرهەم دەهێنرێن کە دەکرێت، وەک بنەما، ناکۆتا درێژ ببنەوە، بیرۆکەی دواییهێنان بە گێڕانەوە، ئاسان تێناپەڕێت.
ڕاستە کە دادانەوەی خێرای پەردەی زنجیرەکە، لۆجیکێکی نامۆی بەسەردا زاڵ بوو؛ لۆجیکێک کە ڕێسا ناسراوە دەروونییەکان پێشێل ناکات، بەڵکوو گریمانەکانی گێڕانەوەی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەشێوێنێت. لە وەرزی کۆتاییدا، تەنیا بابەتی ئامادەکاری بۆ جەنگەکە، شیوەن و تێکدانەکەی دواتریشی، لەگەڵ خودی جەنگەکە، بە تەواوی بێماناییی خۆیەوە، بۆ من واقیعیتر بوو لە پلۆتە مێلۆدرامییە گۆتییە باوەکان.
وەرزی هەشتەم، سێ ململانێی یەک لە دوای یەک نیشان دەدات: یەکەم لەنێوان مرۆڤ و نامرۆڤەکان “ئەوانێل”دا (سوپای شەو لە باکوورەوە بە سەرکردایەتیی پاشای شەو)؛ دووەم لەنێوان دوو کۆمەڵە مرۆڤدا (بنەماڵەی لانستەری خراپەکار و هاوپەیمانێتیی بەرانبەریان بە سەرکردایەتیی دینێریس و بنەماڵەی ستارک)؛ سێیەمیشیان ململانێی ناوخۆییی نێوان دینێریس و بنەماڵەی ستارک.
ئەوەیە هۆکار کە شەڕەکانی وەرزی هەشتەم، ڕێڕەوێکی لۆجیکییان گرت، بە دەستپێکردن بە نەیارێتیی دەرەکی و کۆتاییهاتن بە دابەشبوونی ناوخۆیی: شکستی سوپای شەوی نامرۆیی، شکستی بنەماڵەی لانستەر، تێکوپێکدانی کینگز لاندینگ، دواتریش ململانێی کۆتاییی نێوان دینێریس و بنەماڵەی ستارک: کە دواجار نوێنەرەوەی خانەدانێتیی “دەست و دڵپاکی”ی تەقلیدییە (بنەماڵەی ستارک)، کە بەوپەری دڵسۆزییەوە ڕەعیەتی خۆی لە ستەمکاری بەدکار دەپارێزێت، لەگەڵ دینێریس وەک جۆرێکی نوێ لە سەرکردەی بەهێز؛ وەک جۆرێک لە بۆناپارتییەتی پێشکەوتنخوازانە، کە بە نوێنەرایەتیی بەشخوراوان دەبزوێت.
گرەوی سەر دوایین ململانێ، بەم شێوەیە بوو: ئایا یاخیبوون دژی ستەمکاری، تەنیا شەڕکردن بێت لە پێناو گەڕانەوەی نوسخەیەکی کۆنی باشتری هەمان نیزامی هیرارکی، یان دەبێت پەرە بستینێت بەرەو گەڕان بە دوای نیزامیکی نوێدا کە پێویستە؟
کۆتاییی [زنجیرەکە] ڕەتکردنەوەی گۆڕانی ڕیشەیی بە مۆتیڤێکی دژە-ژنێتی کە دەگەڕێتەوە بۆ ڤاگنەر، تێکەڵ دەکات. لای ڤاگنەر هیچ شتێک لەو ژنە قێزەونتر نییە کە دێتە ژیانی سیاسییەوە و ئارەزووی دەسەڵات پاڵی دەنێت. لە بەرانبەر چاوچنۆکیی نێرانەدا، ژن دەسەڵاتی بۆ ئەوە دەوێت، کە برەو بە بەرژەوەندییە بەرتەسکەکانی خێزانەکەی بدات، یان لەوەش خراپتر، بارە میزاجییە کەسییەکانی خۆی، بەبێ ئەوەی بۆ خۆی بتوانێت درکی ڕەهەندی هەمەکیی سیاسەتەکانی دەوڵەتداری بکات.
خودی ئەو ژنێتییەی کە لە بازنە داخراوەکەی ژیانی خێزانییدا، ڕەنگدەرەوەی هێزی خۆشەویستیی پارێزبەندییە، دەگۆڕێت بۆ سەرشێتییەکی لەدەستدەرچوو کاتێک لەسەر ئاستی کاروباری گشتی و کاروباری دەوڵەتدا، خۆی مانیفێست دەکات. با نزمترین نوختەی دایەلۆگی “گەمەی تەخت و تاج” بەبیر بێنینەوە، کاتێک دینێریس بە جۆن دەڵێت، گەر نەتوانێت وەک شاژنێک خۆشی بوێت، ئەوکات تۆقین باڵادەست دەبێت—نموونەی مۆتیڤێکی بازاڕیی ژنێکی لە ڕووی سێکسییەوە برسی، کە لە شێوەی تووڕەیییەکی وێرانکەر دەتەقێتەوە.
بەڵام –با گاز لە سێوە کرماوییەکە بگرین- ئەی چی لە پاڵنەرە تاوانکارییەکانی دینێریس بکەین؟ ئایا دەکرێت کوشتنی وەحشییانەی هەزاران خەڵکی ئاسایی لە “کینگز لاندینگ” وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ بەدیهێنانی ئازادیی سەراپاگیر، پاساو بدرێت؟ لەم خاڵەدا، پێویستە لەبیرمان بێت کە سیناریۆکە دوو پیاو نووسیویانە.
بارگۆڕینی دینێریس بۆ شاژنە شێتەکە، ڕێک دەربڕی فانتازیایەکی پیاوانەیە. بۆیە ڕەخنەگران لە ئاماژەدان بەوەدا هەقیان بوو، کە بارگۆڕینی بۆ شێتی، لە ڕووی دەروونییەوە پاساودراو نەبوو. دیمەنی دینێریس بە نیشانەکانی تووڕەیی-شێتتیەوە، بەسەر پشتی ئەژدیهایەکەوە و سەرقاڵی سووتاندنی خانوو و خەڵکە، دەربڕینی ئایدیۆلۆژییەکی باوکانە و ترسییەتی لە ژنی سیاسیی بەهێز.
چارەنووسی کۆتاییی ژنە سەرکردەکانی “گەمەی تەخت و تاج”، لەگەڵ ئەو تان و پۆیانەدا کۆکە. تەنانەت گەر دینێریسی چاکەخواز سەربکەوێت و سێرسیی بەدکار تێکبشکێنێت، دەسەڵات هەر دینێریس گەندەڵ دەکات. ئاریاش (کە بە کوشتنی پاشای شەو، هەمووان ڕزگار دەکات) ون دەبێت، سەفەری ڕۆژاوای ڕۆژاوا دەکات (وەک ئەوەی ئەمەریکا کۆلۆنیزە بکات).
تاکە کەسێک مابێتەوە (وەک شاژنی شانشینی سەربەخۆی باکوور)، سانسایە، تایپی ژنی خۆشەویست لە سەرمایەداریی ئەمڕۆکەدا: ئەو فام و نازکیی ژنانەی تیکەڵ بە جورعەیەک لە هەڵهێنانی بەند و باو دەکات، بەوەش بە تەواوەتی لەگەڵ دەسەڵاتخوازییە نوێیەکەدا دەگونجێت. ئەم پەرواێزخستنەی ژن، ساتێکی تەوەرەییی گرنگە لە وانە لیبراڵییە-کۆنزێرڤاتیڤە گشتییەکەی ئەڵقەی کۆتاییدا: دەبێت شۆڕشەکان بەهەڵەدا بڕۆن، ستەمکارییەکی نوێ قوت دەکەنەوە، یان وەک ئەوەی جۆن بە دینێریس دەڵێت:
“ئەو خەڵکەی دوات دەکەون، دەزانن کە تۆ مەحاڵیکت بەدی هێناوە. بەشکوو ئەوە یارمەتییان بدات لە باوەڕهێنان بەوەی کە دەتوانیت شتی تری مەحاڵیش بەدیبهێنیت؛ بنیاتنانی دنیایەکی جیاواز لەو گوواوەی تا ئێستا ناسیویانە. بەڵام گەر ئەژدیهاکان بۆ ڕووخاندنی قەڵاکان و سووتاندنی شارەکان بخەیتە گەڕ، هیچ جیاوازییەکت نابێت”.
دواجار، لە سۆنگەی خۆشەویستییەوە، جۆن دەیکوژێت (ژنە مەلعونەکە لە دەستی خۆی ڕزگار دەکات، وەک ئەوەی دەستەواژە نێرسالارە-شۆڤێنییە کۆنەکە دەڵێت)، ئەو تاقە بکەرە کۆمەڵایەتییەی نێو زنجیرەکە دەکوژێت، کە بەڕاستی لە پێناو شتێکی نوێدا دەجەنگێت، لە پێناو دنیایەکی نوێدا کە کۆتایی بە نادادییە لەمێژینەکان بهێنێت.
بەو شێوەیە، دادپەروەری بەرقەرار بوو، بەڵام کام جۆری دادپەروەری؟ بران دەبێتە پاشای تازە: فەلەجە، هەمووشتزانە، هیچی ناوێت- لەگەڵ بیرهێنانەوەی ئەو حیکمەتە دێرینە بێتامەی، گوایە باشترینی فەرمانڕەواکان ئەوانەن کە دەسەڵاتیان نەگەرەکە. باشترین بەڵگەی ئەمانەش، ئەو پێکەنینە گاڵتەجاڕییەیە کە سەروەختی پێشنیازی یەکێک لە دەستەبژێری نوێ بە هەڵبژرادنێکی دیموکراتیکتری پاشا، دیمەنەکە دەتەنێتەوە.
مرۆڤ ناتوانێت خۆی لەو ڕاستییە نەبان بکات، کە وەفادارانی دینێریس تا کۆتایی، هەمەجۆرترینن – فەرمانڕەوا سەربازییەکەی ئەو، ئەسمەرە – لە کاتێکدا فەرمانڕەوا نوێیەکان پێیانەوە دیارە کە سپیپێستی نۆردی (سکەندیناڤی)ن. ئەو شاژنە ڕادیکاڵەی ئازادییەکی گەورەتری بۆ هەمووان دەخواست، بەبێ گوێدانە ڕەچەڵەک و بنەڕەتی کۆمەڵایەتییان، لەناو دەبرێت، ئیتر سەرجەمی شتەکان دەچنەوە شوێنی ئاساییی خۆیان.
سەرچاوە:
بەرەنگاربوونەوەی سینەما و دەسەڵات
دەستگیرکران و سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “محەممەد ڕەسووڵۆف”، سینەماکاری ئێرانیدا، لەلایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە، بووە هۆی دنەدانم بۆ دووبارە بینینەوەی فیلمەکانی ڕەسووڵۆف و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی جیدی لەسەر ڕەوتی سینەمای ئێران و جیهان. لەم وتارەدا هەوڵم داوە، سەرەتا ئاوڕێک لە دروستبوونی ڕەوتەکانی سینەمای نیۆڕیالیزم، دانەر و شەپۆلی نوێی سینەمای فەڕەنسا و بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتە فاشیستییەکانی ئەورووپا و هەروەها، پلانی دەسەڵاتدارانی فاشیستی بۆ کۆنترۆڵکردنی سینەما، بدەمەوە کە لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر سینەمای ئێران داناوە. هەروەها لەگەڵ باسی چۆنیەتیی دروستبوونی سینەمای ئێران بە ئاوڕم لە بەکارهێنانی سینەما بۆ یەکدەستکردنی کۆمەڵگەکەی بە ناوی “کۆمەڵگەی ئێرانی” و “نەتەوەی فارس” و، بۆ بەلاڕێدابردنی مێژووی ئێران، سەرقاڵکردنی کۆمەڵگە و سەرکوتی ئەتنیکەکان، ئایینە جیاوازەکان و، مێژووی سانسۆر و چەند پرسی دیکە داوەتەوە. بەپێی تیۆری ڕەخنەی نوێش، ڕاڤەم بۆ ٦ فیلمی ڕەسووڵۆف کردووە و هاوکات، سیناپسی فیلمەکانیشیم هێناوەتەوە. هەتا پێم کرابێت، هەموو ئەو خاڵانەی لە وتارەکەدا، باسم لێ کردوون بە پشتبەستن بەو سەرچاوانە بوون کە لەسەر تیۆری سینەما لە بەردەستمدا بوون و تا ڕادەیەک ناچار بووم بۆ بابەتێک، شیکردنەوەی ژانرێک یان ڕاڤەی سێکانسێک، چەند سەرچاوە بخەمە پاڵ یەک، بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی بابەتەکەم دەست بکەوێت و بیخەمە بەردەستی خوێنەریش. پێویستە بڵێم؛ سەرەتا ئەم وتارە بە فۆکس لەسەر سینەمای دانەر بوو، بەڵام دوایی ئەو بەشەی کە لەسەر ئەو ژانرە نووسیبووم، هەڵمگرت و دامنا بۆ وتارێکی دیکە. ئەویش بەو هۆکارە کە لقی زۆر لە بابەتەکە دەبووەوە و درێژتری دەکرد و لە تەوەری بنەڕەتیی باسەکە دەردەچوو. بۆیە پێم باش بوو وتارەکە تایبەت بێ بە فیلمەکانی “محەممەد ڕەسووڵۆف” و سینەمای ئێران.
فریا یوونسی
ئەم وتارە بە فایلی (pdf) لە سەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی پەڕگەی pdf) دابگرە.
The post بەرەنگاربوونەوەی سینەما و دەسەڵات appeared first on ژنەفتن.
شوناس و خەباتی نەتەوەییی کورد لە باکووری کوردستان:
پوختە:
سینەما ئامرازێکی کاریگەرە لە دونیای مۆدێرندا. کاریگەری لەسەر بینەران بەجێ دەهێڵێت، تەنها بۆ کات بەسەربردن و داهاتی بازرگانی نییە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی ناوەڕۆکی فیلمی (زەر)ـە. سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ناسنامەی نەتەوەیی و خەباتی نەتەوەیی دژ بە کۆلۆنیالیزم لە باکووری کوردستان. بۆ کۆکردنەوەی داتا میتۆدی شیکردنەوەی ناوەڕۆک بەکار هاتووە. ئامرازی کۆکردنەوەی داتا بریتی بووە لە شیکردنەوەی نیشانەیییانە، ئەو وێنانە شیکردنەوەیان بۆ کراوە کە لە دیمەنەکانی فیلمەکەدان.
دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەخاتە ڕوو چەوسانەوەی کورد لەلایەن کۆلۆنیالیزمی تورک، لە ڕێگەی سیاسەتی پەرتکە-زاڵبە کاری لەسەر کراوە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ مانا بەدەستەوە دەدات. نیشانەکان ڕۆڵ دەگێڕن لە ئاماژەکردن بە سەرکوتی سیاسی، نەتەوەیی، کولتووری و کۆمەڵایەتی. بە سوودبینین لە سینەمای نەتەوەیی، دۆکیۆمێنتی و کەمینەکان توانراوە ڕوانگەیەکی دژە کۆلۆنیالیستیانە بەرهەم بێت. زیاتریش لە ڕێی ئەدەبیات و فۆلکلۆر و گۆرانی و داستانە کوردییەکان دەوڵەمەند کراوە. دەریدەخات بە هەموو شێوە کولتووری و سیاسییەکان شوناسی کورد سەرکوت دەکرێت. ئەوە خراوەتە ڕوو کە ڕەوتی سینەمای دژەفاشیزم لەو فیلمەشدا ڕەنگی داوەتەوە.
وشە کلیلییەکان: شوناس، سینەمای کورد، نیشانەناسی، کۆلۆنیالیزم، باکووری کوردستان.
پێشەکی
سینەما هەرچەندە تەمەنەکەی هێندە زۆر نییە بەراورد بە بوارەکانی دی هونەر، بەڵام توانیوویەتی هەموو بەشەکانی تری هونەریش لەخۆیدا کۆ بکاتەوە. سەرهەڵدانی سینەما لە وڵاتانی ئەوروپاوە لە سەدەی ١٩ سەری هەڵدا و بەپێی زەمەن گواسترایەوە بۆ هەموو جیهان. لەمڕۆدا بەشێکی زۆر لە وڵاتان خاوەن سینەمای تایبەت بە خۆیانن. دەرکەوتنی سینەمای کورد بۆ سەرەتای چارەگی دووەمی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە. هەرچەندە گەشەی سینەمای کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هاوشێوەی یەکدی نەبووە، بەڵام مۆرک و خەسڵەتی تایبەت بە خۆی هەیە.
لە سەرەتای هەشتاکانەوە سینەمای کورد لە باکووری کوردستان بە دەرکەوتنی یەڵماز گۆنای دەگەشێتەوە. گۆنای لەدوای خۆیەوە کاریگەری دادەنێتە شێوازی کارکردنی بەشێکی زۆر لە سینەماکارانی باکووری کوردستان. گۆنای نیشانی دەدات کە چۆن بتوانن سوود لە سینەمای دۆکیۆمینتی ببینن لە وێناکردنی ناڕاستەوخۆی کۆلۆنیالیزم و ستەمەکانی.
لەم توێژینەوەیە هەوڵ دراوە سێ تیۆری لەبارەی کۆلۆنیالیزم، نیشانەناسیی سینەما و سینەمای فاشیزم بخرێتە ڕوو. تیۆرییەکان لە پەیوەندی بە چەوساندنەوەی گەلی کورد و شێوازەکانی بەرەنگاری شی کراونەتەوە. هەریەک لە تیۆرییەکان لەگەڵ شێوازی کارکردن و دەرخستنی ئاماژەکان لە فیلمەکەدا تاووتوێ کراوە. لە ڕێگەی شیکردنەوەی وێنە و هێما و گوزارەکانی نێو فیلمەکەوە، هەوڵ دراوە گرنگی سینەمای کورد نیشان بدرێ بە سوود بینین لە ئەدەبیات و فۆلکلۆری کوردی. هەروەها ئەو لایەنە دەربخات چۆن شوناسی کورد لە فیلمێکدا دەردەکەوێت و چەندپارچەییی ئەو شوناسە، گرفت و کێشەکانی بە شێوەیەکی نیشانەیی خراوەنەتە ڕوو.
فیلمی “زەر” دەرهێنانی کازم ئۆز، ٢٠١٧
ئامانجی توێژینەوە:
هەر توێژینەوەیەک بە مەبەستێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کار لەسەر نیشاندانی خەباتی نەتەوەییی کورد بکات لە باکووری کوردستان و ئەو چەوساندنەوەی کورد دووچاری کراوە لەلایەن دەوڵەتی سەرکوتکار. هەوڵ دراوە باس لە ڕەوشی سیاسیی کورد و خەباتی نەتەوەیی بکرێت لەو پارچەیەدا. هەروەها لە ڕێی فیلمێکەوە دەمانەوێ شیکردنەوە بۆ ئەو زەبروزەنگە بکەین کە لەوێدا دەوڵەت بەسەر کوردەکانی سەپاندووە.
کێشە و پرسیاری توێژینەوە:
خەباتی سەربەخۆیی، بە مانایەکی دی پرسە سیاسییەکان، تا ڕادەیەکی زۆر گرێدراوی چەند بواری دیکەشن. بۆ تێگەیشتن لە شێوەی بەرگریکردنی گەلێک یاخود بۆ تێگەیشتن لە بنەما و سیستەمی سیاسی چەوسێنەری هەر وڵاتێک، ڕەنگە هەر ئەوە بەس نەبێت چاو ببڕینە پێکهاتەی دەسەڵاتەکەی، یاخود کۆی هێزی بەرگریکار لە بەرانبەر چەوسێنەردا. بەڵکوو ئەو لایەنانەی تریش لەبەرچاو بگرین کە پرسی سیاسیی خۆی لێیان پەخش دەکاتەوە. لەوانە: مێژوو، فەلسەفە، کۆمەڵناسی، سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. ئەو بوارەی دەمانەوێ پرسی سیاسی تێدا لەبەرچاو بگرین سینەمایە.
سینەما کاریگەری دادەنێت لەسەر پانتایییەکانی کولتوور، سیاسەت، دەروون، نەتەوایەتی. دەکرێ بڵێین سینەما هەر وێنەیەکی جووڵاوی ڕاگوزەر نییە بینەر بە دیاریەوە کات بەسەر ببات، دەکرێ سینەما لە ڕووی سیاسییەوە ئامرازێک بێت بۆ سەپاندنی دەسەڵات بەسەر لایەنێک و گروپێکدا. ڕەنگە بە هەمان شێوە لایەنی سەرکوتکراویش گەر بواری بۆ بڕەخسێت، دیوەکانی چەوساندنەوەی خۆی نیشان بدات. ئەمەش وابەستەی پرسێکمان دەکات کە پرسی ناسنامەی نەتەوەیییە لە سینەمادا.
کورد نەیتوانیووە وەک دەوڵەتی مۆدێرن حوکمڕانی بکات، دووچاری تاوانی مرۆیی بووەتەوە. کولتوورەکەی دووچاری زەبروزەنگ بووەتەوە و مەترسی لەناوچوونی هەبووە لە جلوبەرگ، تا دەگات بە زمان و ئەدەبیاتەکەی. جیا لەمانەش سینەمایە. لە سەرێکەوە نەهێڵدراوە کورد بەئاسانی دەستی پێی بگات، یا گەر بەرهەمیشی هەبووبێت سەرکوت کراوە. دەستڕاگەیشتنی کورد بە سینەما لەڕووی پڕبەرهەمی نوێیە، ڕەنگە وەک تاقانە، بەرهەمی کۆنمان هەبێت. مەبەست لە دەستڕاگەیشتن سینەما وەک پڕۆژەیەکی کولتووری، سیاسی، ڕۆشنبیری لە بەردەستی کورد نەبووە، تا سوودی لێ ببینێت. لە بەرهەمی سینەماییی وڵاتان گەر نیشان درابێت بە مەبەست بووە.
بۆ تێگەیشتن لە ناسنامەی کورد دەبێ بۆ ئەو بەرهەمانە بگەڕێینەوە کە خۆی بەرهەمی هێناون. لەم توێژینەوەیە هەوڵ دراوە دەرکەوتن و نیشاندانی ناسنامەی نەتەوەییی کورد لە بەرهەمێکی سینەماییی کوردی لە باکووری کوردستان شی بکرێتەوە و لە چوارچێوەی چەند تیۆرییەک ڕاڤەی دیمەن، و مانا و گوزارە سیاسی و نەتەوەیییەکانی فیلمەکە بکرێت. کەواتە لەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێ بگەینە وەڵامی ئەم پرسیارە: پەیوەندی نێوان شوناس و خەباتی نەتەوەیی لە فیلمی زەر چۆن دەردەکەوێت؟
چۆن نیشانە و هێما لە بەخشینی مانای سەرکوتکردن و خەبات ڕۆڵ دەگێڕن لە فیلمی زەر؟
گرنگیی توێژینەوە:
ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی نێوان ناسنامەی کورد و سینەمای کورد دەردەخات. لەو ڕووەوە کە سینەمای کورد تا ڕادەیەک زۆر نوێیە، ڕەخنە و شیکردنەوەی بەرهەمە سینەمایییەکانیش زۆر کەمە. بەهۆی سیستەمی سیاسی و سانسۆر لە باکووری کوردستان، ڕەنگە بوار کەم بووبێت دەربارەی ئەو بەرهەمانە بنووسرێت. ئەم توێژینەوە لە چوارچێوەی بواری کۆمەڵناسی سینەما بە بابەتێکی تازە دادەنرێت بۆ کتێبخانەی کوردی و دەکرێ لە داهاتوودا زیاتر سوودی لێ ببینرێت.
میتۆدۆلۆژی:
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی شوناسی کوردە لە فیلمێکدا. میتۆدی شیکردنەوەی ناوەڕۆک بەکار هاتووە، شێوازێک و ئامرازێکی توێژینەوەی زانستییە، ناوەڕۆکی میدیای بینراو شی دەکاتەوە. لە دووتوێی بابەتەکان دەکۆڵێتەوە، دەکرێ وێنە، گۆرانی، دۆکیۆمێنت و دەقی ئەدەبی یاخود دیمەنی میدیا و ڕاگەیاندنی بینراو بن. ئەو پەیامانەی پەخش دەکرێ باکگراوندە هزری، ئایینی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتوورییەکەی شی دەکاتەوە. میتۆدێکە لە شیکردنەوەی پەیامی فیلم گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە دەرەوەی پەیوەندی گرێدراو بە مرۆڤەکانەوە ڕووبەڕوو دەتوانێ شیکردنەوە بۆ ڕەفتاری تاکەکان و دیاردەکان بکات لە کۆمەڵگەدا. شیکردنەوەی ناوەڕۆک یارمەتی توێژەر دەدات لە شیکردنەوە و خوێندندەوەی بابەتی توێژینەوەکە. یەکێ لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە لە شیکردنەوەی فیلمە سینەمایییەکان دەتوانێت هەڵسەنگاندنی وێنەی هەر کۆمەڵگەیەک لای کۆمەڵگەیەکی تر بکات. بەم شێوەیە ئەم میتۆدە ئاشنامان دەکات بە گوتاری زاڵکراوی لایەنێک بەسەر لایەنێکی تردا(ئەبراش، ٢٠١٣: ٣٠٦-٣١٦).
ئەم میتۆدە هەڵبژێردراوە، چونکە توێژەر بۆی گرنگە بزانێ ئاخۆ چ پەیامێک لە پشتەوەی فیلمەکەدا هەیە. ئەم میتۆدە بەکار هاتووە، چونکە داتای کۆکراوە بۆ شیکردنەوە بریتییە لە فیلم. بەم میتۆدە دەتوانرێ باشتر دیاردە و نیشانە مەبەستدارەکان کە وەک پەیامێک ئاڕاستە کراون شی بکرێتەوە.
نموونە هەڕەمەکی و نموونە ناهەڕەمەکییەکان دوو جۆری سەرەکیی نموونەن. لەم توێژینەوەیە نموونەی وەرگیراو، بریتییە لە نموونەی مەبەستدار کە جۆرێک نموونەی ناهەڕەمەکییە. ئەم نموونەیە بەکار هێنراوە، چونکە بە لای توێژەر بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە کۆددارن و مانای پەنهانیان هەیە نەک هەموو دیمەنەکان. ئەمەش پەیوەستە بە ئەزموونی توێژەر لەو بوارەدا و بەپێی چەند پێوەرێکی لۆژیکی ئەم دیمەنانە هەڵبژێردراون. دیمەنە گرینگەکان سکرین کراون و بە شێوەی دۆکیۆمێنت بەش بەش کراون. لە تەواوی فیلمەکە بەشێک لە دیمەنەکان وەرگیراون کە زۆرترین سوود دەگەیەنن بە توێژینەوەکە(بۆکانی، ٢٠٢٠: ١٢٨).
لەم توێژینەوەیەدا کۆمەڵگەی توێژینەوە بریتییە لە چەند دیمەنێکی فیلمەکە. ئەم چەند دیمەنە هەڵبژاردوون، چونکە زۆرترین سوود دەگەیەنن بەو دەرئەنجامەی کە توێژەر دەیەوێ پێی بگات. ئەو دیمەنانە وەک دیارە بە شێوەی نیشانە دەردەکەون و ڕوون نین، بۆ توێژەر جێی شیکردنەوەیە و پێک بەستانەوەیەکی باشی هەیە لەگەڵ ئامانجەکانی توێژینەوە. تەنها فیلمێک هەڵبژێرداوە و شیکردنەوەی بۆ کراوە. زانیاریی کۆکراوە و وەدەستهاتووش بریتییە لەو دیمەنانەی کە لە فیلمەکدا دەردەکەون. توێژەر دوای چەند جارێک سەیرکردنی فیلمەکە و وردبوونەوەی قووڵ، ئەو دیمەنانەی بەلایەوە بایەخدارن جیای کردوونەتەوە، جا دیمەنەکان دەکرێ دیالۆگ، وێنە، گۆرانی و چەندانی دیکە بن(بۆکانی، ٢٠٢٠: ٨٦-٨٧). نموونە وەرگیراوەکان لەم فیلمەدا بریتین لە (٢١) دیمەن.
دوای لێوردبوونەوە لە بایەخی هەر دیمەنێک، لەم توێژیەوەیە میتۆدی خوێندنەوەی نیشانەیییانە Semiotic Analysis بەکار هێنراوە بۆ شیکردنەوەی داتای کۆکراوە(بۆکانی، ٢٠٢٠: ٨٥). ئەم میتۆدە بریتییە لە خوێندنەوە و شیکردنەوەی نیشانە، دەلالەت، جیاوازی و هێما و واتا و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دیمەنەی دەردەکەوێت و ئەو مانایەی دروستی دەکات. توێژەر دەچێتە قووڵاییی بابەتەکەوە تا بە لۆژیکییانە ئەوە بخاتە ڕوو کە چ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا هەیە. شیکاری نیشانەناسییانە پەیوەندییەکی فرەمانایی بۆ ئەو وێنانە دەکات کە لە دیمەنی سەرەتاییدا بە جۆرێک دەردەکەون و دەکرێ ماناکانیان شتی تریش بێت(Marvasti, 2003: 74-75).
بەشی یەکەم: چەمکەکان و چوارچێوەی تیۆری
تەوەری یەکەم: چەمکەکان
شوناس و شوناسی نەتەوەیی Identity and National Identity
شوناس یەکێکە لە چەمکە ئاڵۆز و جێ مشتومڕەکان. لە زمانی ئینگلیزیدا لە بەرانبەر وشەی (identity) بەکار هاتووە. وشەی شوناس لە دوو مانای جیاواز و دژبەیەکدا دەردەکەوێت، لە لایەکەوە جەختکردنەوەیە لەسەر جیاوازی، لە لایەکی ترەوە گوزارشتێکە لە وەک یەکدی بوون لەنێو گروپدا. شوناس بریتییە لەو کۆمەڵە تایبەتمەندییە تاکی و کۆمەڵییەی کە جیاواز و سەربەخۆ دەردەکەوێت لە ئاستێکی بەراوردکاری بەوانی تر و بەردەوام لە گۆڕاندایە.
شیکردنەوەی شوناس وەک پرسێکی تاکییەتی یا کۆمەڵی، شرۆڤەی زۆری بۆ کراوە. شوناس پڕۆسەیەکە بۆ خۆناسینی تاک لە کۆمەڵدا، شتێکی مێژوویی و پێشبینیکراوە و بنەماسازی بۆ دەکرێت. جەختکردنەوە لێی، بەردەوام جیاوازییەکان نیشان دەدات و قووڵی دەکاتەوە. لە هەر شوێنێکیش جیاوازی هەبێت، مانا دەبەخشرێ و ناکۆکی دێتە کایەوە(گوڵمحەمەدی، ٢٠٠٧: ٢٢١-٢٢٤). کۆمەڵە خەڵکێک لە چوارچێوەی خاکێکی دیاریکراو دەژین، دەبنە خاوەنی شوناسێکی گەورەتر لە شوناسی گروپ کە شوناسی نەتەوەییە. بریتییە لە ئینتیما و بایەخدان بە کۆمەڵێک بنەمای هاوبەش لە چوارچێوەی وڵاتێک یاخود خاکێکدا، ئەم خەسڵەتانە دواجار دەبێتە ڕەنگدانەوەیەکی کولتووری لەسەر کۆی لایەنەکانی ژیان. شوناسی نەتەوەیی بەشداری دەکات لە تێگەیشتنی نەتەوە بۆ خۆناسین و درککردن بە جیاوازبوون لە نەتەوەکانی دی.
بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی ڕەهەندی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری هەیە. ئەم چەمکە لەدوای (پەیمانی وێستافلیا)وە زێدەتر گەشەی سەندووە. خەسڵەتێکی سەرەکی بووە لە بنیاتنانی دەوڵەت-نەتەوەی مۆدێرن. شوناسی خێڵ و ناوچەیی تێدەپەڕێنێت. پێویستی بە ئەزموونی بەکۆمەڵ و کۆیادەوەری نەتەوەیی هەیە. لەمیانەی پڕۆسە مێژوویییەکاندا بۆ گروپەکە کەڵەکە بووە، بەهۆی ئەدەب و کولتوورەوە شێوە دەگرێ. کەواتە مەرجی هەبوونی ناسیۆنالیزمە(وانج، ٢٠١٤: ٢٢١-٢٢٦/سەیدی، ٢٠١٩: ماڵپەڕی پەیسەر).
توانەوە و ئاوێتەبوونی کولتووری Cultural Assimilation and Integration
توانەوەی کولتووری ئاماژەیە بۆ هەڵوەشانەوەی بنەما ناسێنەرەکانی شوناسی کەسێک، کەمینەیەک یا نەتەوەیەک. بە فشار و هەندێ جاریش خۆڕسکانە ڕوو دەدات. کاتێ تاک لە ژینگەیەکەوە دەچێتە ژینگەیەکی تر، یاخود لەو ژینگەیەی تێیدا لەدایک دەبێت، دەخرێتە بەر جێبەجێکردنی کۆمەڵێک نۆرم و ڕێسا زۆر جاریش یاسا. توانەوەی کولتووری دەکرێ لە نێوخۆی وڵاتێکدا بوونی هەبێت، زیاتر لەنێو ئەو وڵاتانە کە وڵاتی فرە نەتەوەن. کاتێ نەتەوەی سەردەست یاخود لایەنی دەسەڵاتدار زمان، جلوبەرگ، پەروەردە، ئایین و کۆمەڵێک بیروباوەڕی خۆی بەسەر هەموو وڵاتدا دەسەپێنێ، ئەوا کەمینەکان جا ئایینی، زمانی، ڕەگەزی هەر جۆرێک بن تووشی توانەوەی بەهاکانیان دەبن.
ئاوێتەبوونی کولتووریش چەمکێکی تری کۆمەڵناسانەیە. تاک لە کولتوورێکی دیاریکراودا سەرباری هەبوونی وردە کولتووری ناوچەیی، ناچارە پابەند بێت بە کۆمەڵێ ڕێسای گشتی. ئەوەی ئاوێتەبوون و توانەوە لە یەکدی جیا دەکاتەوە، لە زۆربەی باردا توانەوەی کولتووری بەهۆی فشاری توندی دەسەڵاتە، بەڵام ئاوێتەبوون زیاتر بەهۆی هێزی نەرم و پەروەردە و زمان و کولتوورەوەیە کە نەتەوەی زاڵ کولتووری خۆی زیاتر دەسەپێنێت (گوڵمحەمەدی، ٢٠٠٧: ١٢٧-١٢٩).
کولتوور چەند هۆکاری خۆناسینە، هێندەش هۆکاری خۆجیاکردنەوەیە. بەشێکە لە پێناسەیەک بۆ کۆمەڵ، ئەوە سیستەمە کولتووری و بەها کولتوورییەکانن جیاوازی دادەنێن لەنێوان من و ئەویدی. بەرزنرخاندن و ستایشکردنی هەر کولتوورێکیش، نیشانەی کەمتر نیشاندانی کولتوورێکی دیکەیە. زۆرینەی کێشە سیاسییەکان هەر کێشەی سیاسی نین، بەڵکوو کێشەی کولتووری قووڵیان لە پشتەوەیە. کورد نەتەوەیەکی کولتوورییە و توانیویەتی کولتووری خۆی بپارێزێت، بۆیەش بوونی کورد هەر لەڕێی کولتوورەکەیەوە ماوەتەوە و پارچەبوونی کوردستانیش پارچەبوونی ئەو کولتوورەیە.
کولتووری کوردی لە هەر بەشێکی کوردستان چەندە کەوتە ژێر کاریگەری کولتوورەکانی ئەم وڵاتەوە، هێندەش کاریگەری لەسەر کولتووری کوردی وەک یەکدەستیی کولتووری هەیە لە هەر چوار پارچە(سابیر، ٢٠٠٨: ٣٧-٣٩). لە کوردستانی باکوور کولتووری کوردی بە هەموو بەشە پێکهێنەرەکانییەوە لەژێر فشاری دەوڵەت لە توانەوە و ئاوێتەبوونێکی قووڵدایە، هەر بۆیەش دەکرێ هەر لەڕێی بەشە پێکهێنەرەکانی کولتوورەوە کوردبوونی خۆی بسەلمێنێت.
سینەما و سینەمای نەتەوەیی Cinema and National Cinema
سینەما هونەری حەوتەمە، لە دوای شانۆ، میوزیک، سەما، نیگارکێشی، پەیکەرسازی و بیناسازی و هەمووانی لەخۆ گرتووە. وشەیەکی یۆنانییە بە مانای جووڵە دێت. وەک زاراوەوە واتا کۆمەڵێک وێنە کە بەدوای یەکدا دێن و مەبەستێک دەگەیەنن(نەزەری، ٢٠١٧: ٥). فیلمەکەی برایانی لۆمێر لە فەڕەنساکە ساڵی ١٨٩٥ بەرهەم هاتووە، بە یەکەمین بەرهەمی سینەمایی دادەنرێت. لە ئەمریکا ساڵی ١٩٠٥ یەکەمین هۆڵی نمایش کراوەتەوە. لە ١٩١٠ بەولاوە کۆمپانیاکانی دروستکردنی فیلم دروست بوونە(گرکانی، ٢٠٠٢: ٨-٩).
سینەما ئامرازێکی هونەرییە بۆ نیشاندانی دیاردە و ڕووداوە مێژوویییەکان و کولتوورەکان. لەمڕۆدا دیاردەیەکی شارستانییە و لە جیهاندا بایەخێکی زۆری پێ دەدرێت. بینەران لەڕێی ئەم شاشەیەوە پەیام، زانیاری، وێنە و جووڵە دەبینن و هەریەکەیان بە شێوەیەک لە شێوەکان تێی دەگات(عوسمان، ٢٠١٠: ٥-٧). سینەما لەپێناو ئامانجێکی دیاردا کار ناکات. ئەمەش وا دەکات چەندین جۆری سینەمامان هەبێت، مێژوویی، داستانی، کولتووری، دۆکیۆمنتی، نەتەوەیی و چەندین جۆری تریش.
سینەمای نەتەوەیی لە بنەڕەتدا ژانرێک نییە. زیاتر دەکرێ بە سیاسەتی سینەمای نەتەوەیی ناوی ببرێت، واتە هەوڵ بدرێت لە چوارچێوەی فیلمدا پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی نەتەوە لەمەڕ کولتوور و پرسی نیشتیمانیدا ببرێتە سەر شاشە. هەروەک چۆن لە ڕوانگەی بیندێکت ئەندرسۆنەوە دەوڵەت کۆمەڵگەیەکی خەیاڵییە کە هەستی شوناس و گرێدراوی و پابەندی دەبەخشێتە تاکەکان. ئەمەش لەڕیگەی بڵاوکراوەکانەوە دەبێت، بە تایبەت ئەدەبیات وادەکات سنوورێکی دیاریکراو لەمەڕ مێژوو، خاک، یادەوەری لای تاکەکان سازببێ لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا.
سینەمای نەتەوەیی زیاتر لە وڵاتانی دیکتاتۆری سوودی لێ بینراوە. ئەڵمانیای سەردەمی نازی، سۆڤیەتی سەردەمی ستالین. بەڵام دەکرێ سینەمای نەتەوەیی ئامرازێکی نەتەوە ژێردەستەکانیش بێ بۆ داڕشتنەوەی شوناس، مێژوو، کولتوور و خاکەکەیان
سینەمای نەتەوەیی زیاتر لە وڵاتانی دیکتاتۆری سوودی لێ بینراوە. ئەڵمانیای سەردەمی نازی، سۆڤیەتی سەردەمی ستالین. بەڵام دەکرێ سینەمای نەتەوەیی ئامرازێکی نەتەوە ژێردەستەکانیش بێ بۆ داڕشتنەوەی شوناس، مێژوو، کولتوور و خاکەکەیان. وەک گوتمان لای بیندێکت ئەندرسۆن گەشەی چاپ ئامرازێک بووە لە سوودگەیاندن بە ڕەوتی ناسیۆنالیزم. ڕۆژنامە و ڕۆمان هەستی نەتەوەیی لای هەمووان دروست دەکەن، کەواتە سینەماش دەتوانێ ئەم ڕۆڵە ببینێ بۆیە شوناسی نەتەوەیی و سینەمای نەتەوەیی پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە(یوسفی، ٢٠١٧: ماڵپەڕی ڕووداو).
تەوەری دووەم: کورتەیەکی مێژوویی لەبارەی سینەمای کورد
فیلمەکانی هامۆبێک نازاریان سەرەتای سینەمای کوردە، چونکە باس لە کورد دەکات و ناسراوترینیان فیلمی (زارا)یە کە ساڵی ١٩٢٦ بەرهەمی هێناوە لە ئەرمەنستان. لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٣-١٩٦٧ چەندین فیلم لەلایەن دەرهێنەرانی بیانی سەبارەت بە کورد بەرهەم هات، بەڵام ئەم بەرهەمانە بە شێوەیەکی خراپ کوردیان نیشان دەدا. فیلمەکانی یەڵماز گۆنای لە باکووری کوردستان توانی هەنگاوێکی گەورە بۆ پێکهێنانی ڕوانگەیەکی نوێی سینەمایی دابمەزرێنێ لە سەرەتای هەشتاکان، چونکە دەستپێکی نیشاندانی کورد بوو لە سینەمادا لایەن کورد خۆیەوە.
لە باشووری کوردستان ساڵی ١٩٨٩ بەرهەمهێنانی فیلمی (مەم و زین) دەستی پێ کرد. دواتر لە ١٩٩٠ فیلمی (نێرگز بووکی کوردستان)ی جەعفەر عەلی بەرهەم هات. لە هەموویان گرینگتر فیلمی (گۆرانییەک بۆ بەکۆ)ی نیزامەدین ئاریچ  بوو کە بە کردەوە زمانی کوردی تێدا بەکار هات لە ١٩٩٣. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٩٩٩ فیلمی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان)ی بەهمەن قوبادی بەرهەم هات. بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە سینەمای کورد توانی بکەوێتە سەرپێی خۆی و شێوە بگرێ. (حسێن، ٢٠١٤: ٩-١٠/سینا، ٢٠٢٠: ماڵپەڕی خاک).
کەواتە سێ قۆناغمان هەن. قۆناغی یەکەم: ئەو فیلمانەی لەبارەی کوردەوە دروست کراون و زیاتر وێنایەکی خراپی کورد نیشان دەدەن. قۆناغی دووەم: ئەو فیلمانەی کورد بەرهەمی هێناون و چیرۆکی کوردین، وەک فیلمەکانی یەڵماز گۆنای بەڵام زمان بیانییە. قۆناغی سێیەم: دەرهێنەر و ئەکتەر و چیرۆک و زمانی فیلم و سەرجەم ڕەگەزەکان کوردییە(محەمەد، ٢٠٢٠: ماڵپەڕی پەیسەر).
بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای لەو کە جۆرانەن شوێندانەربوون لەسەر سینەماکاران کار لەسەر سینەمای دۆکیۆمێنتی بکەن. وەک چەکێکی شارستانی دەکرێ سوودێکی زۆری لێ ببینرێ لە خەباتی نەتەوەیی(عارف، ٢٠٠٧: ١٦-١٩/مەحمود، ٢٠١٥: ٤٤-٤٥). دەبینین زۆر لە فیلمە کوردییەکان لە دوای گۆنایەوە، لەژێر کاریگەریی پرسە نەتەوەیییەکان و سینەمای دۆکیۆمێنتی بەدەر نەبوونە.
تەوەری سێیەم: چوارچێوەی تیۆری
دژە کۆلۆنیالیزم
تیۆرییەکانی دژە کۆلۆنیالیزم سەبارەت بە مەسەلەی خەباتی نەتەوە ژێردەستەکان دژ بە وڵاتانی کۆلۆنیکارن. شێواز و هۆکارەکانی دەستەمۆکردنی نەتەوەی بەکۆلۆنیکراو خراوەتە ڕوو، بەشی زۆریان ڕەهەندی دەروونی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری بە توندی لەبەرچاو دەگرن. ڕابەرانی پێک دێن لە ئالبێر میمی کتێبی (ڕوخساری داگیرکار ڕوخساری داگیرکراو) پێی وایە نەتەوەی بەکۆلۆنیکراو سووکایەتی بە کولتوور و مێژووی دەکرێت. فرانز فانوونکتێبی (پێستی ڕەش دەمامکە سپییەکان، دۆزەخییەکانی سەر زەوی) بەکۆلۆنیکراو لەڕووی دەروونییەوە خۆی پێ کەمە و خۆی بە کولتووری نەتەوەی کۆلۆنیکار هەڵدەواسێ(ئاشکرۆفت، گریفیس، تیفین، ٢٠١٩: ٣٦٣-٣٦٥).
ئیسماعیل بێشکچی نووسەر و کۆمەڵناسێکی تورکە، ساڵی ١٩٣٩ لەو وڵاتە لەدایک بووە. ماوەی ١٧ ساڵ بەهۆی پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە تورکیا لە زینداندا بووە و چەندین کتێبیشی هەر سەبارەت بە دۆزی کورد لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کۆلۆنیالیزم نووسیوە. بێشکچی ئەندامی فەخری دامەزراوەی (PEN)ـە. کاندیدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بووە.
لە کتێبەکەیدا (کوردستان کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی) ١٩٩١ پێی وایە کۆلۆنیالیزمی تورک جۆرێکە لە کۆلۆنیالیزمی نێوەخۆیی، وەک ئەوە نییە وڵاتێک لە جوگرافیای دوورەوە بچێ وڵاتێکی تر داگیر بکات. دەوڵەتی تورک لەڕێگەی سیاسەتی پەرتکە-زاڵبە توانیویەتی دەسەڵاتی بەسەر گەلی کورددا بسەپێنێت. سیاسەتێک وا دەکات نەتەوەی ژێردەست بێ ناسنامە و زمان و کولتوور بێت. ناکۆکی دروست دەکەن لەنێو نەتەوەی ژێردەسەت. ئەم سیاسەتە هزری نەتەوەیی لەناو دەبات، دوژمنایەتییەکی قووڵ لەنێوان کوردەکان لە هەر چوار پارچە دروست دەکات(بێشکچی، ٢٠٠٢: ٢٠٨-٢١٢).
وڵاتانی دی نکوڵی لە کورد ناکەن بەڵکوو لەسەر مەسەلە سیاسییەکان ناکۆکیان هەیە، تورکیا نکوڵی لە کورد دەکات. بەپێی فەرهەنگی زمانی تورکی ساڵی ١٩٣٦، کورد ناوی کۆمەڵەیەکە لەو تورکانەی زۆربەیان زمانی خۆیان گۆڕیوە و بە فارسییەکی شکاو قسە دەکەن کە لە تورکیا و عێڕاق و ئێراندان. چاپی شەشەمی هەمان فەرهەنگ ١٩٧٤ بەم شێوە باس لە کورد دەکات: کۆمەڵە کەسێک کە بە ڕەگەز تورکن، زمانیان گۆڕیوە. (بێشکچی، ٢٠٠٠: ٢٠٧-٢٠٩). ئەمە یەکێکە لە ئەنجامەکانی بە کۆلۆنیکردنی کوردستان. ڕاستییەکی زانستی تێدا نییە کورد وەک تورکە شاخاوییەکان دەناسێندرێ.
لە ڕوانگەی بێشکچی لەناوبردنی کولتووری کوردی یەکێکە لە سیاسەتە ئایدۆلۆژییە سەرەکییەکانی تورک. دەوڵەت لەڕێگەی کۆمەڵێ پسپۆڕی میوزیک و ئەدەبەوە گۆرانییەکان وەردەگێڕێتە سەر زمانی تورکی و دواتر لە ڕێگەی چەند گۆرانیبێژێکی کوردەوە هەمان گۆرانی بە تورکی دەگوترێنەوە. ئەمەش کۆلۆنیالزمی ئەدەبی و کولتوورییە(بێشکچی، ٢٠٠٢: ٢٣٥-٢٣٧). ئەم بابەتە بۆ سینەماش ڕاستە. تورکیا لەڕێی فیلم و دراماکانەوە، لەڕێ دەرهێنەر و ئەکتەری خودی کوردەوە، دەیەوێ وێنایەکی ناشیرین لە کورد نیشان بدات.
نیشانەناسی
پێکهاتەباوەڕی قوتابخانەیەکی فیکرییە. لە فەڕەنسای شەستەکان لەلایەن فێردیناند دوسۆسۆرەوە دامەزرا. هەوڵ و ڕانان و میتۆدێکی نوێ بوو لە زانستی مرۆڤایەتی. سۆسۆر لە (کۆرسێک لە زمانەوانی گشتی) ١٩١٦ زمانی وەک سیستەمێک لە ئاماژەکان ناساندووە. لەو مانایەدا کە بچووکترین یەکەی زمان، واتە وشەلە پێکهاتەیەکی دیارکراودایە کە مانا دەبەخشێت. ئەم وشەیە لە ڕەوتی مێژوویدا گرنگ نییە، بەڵکوو لە ڕەوتی ئێستایدا گرنگی هەیە. وشە دالێکە کە هەڵگری مانایەکە پێی دەوترێ مەدلوول، پەیوەندییەکەیشیان خۆڕسکە. بەگشتی پێکهاتەباوەڕی گرنگی بەو ئاماژانە دەدات کە لە شتەکانەوە دەکەونەوە، یاخود شتەکان لە پاشخانی خۆیاندا لە پێکهاتەدا هەڵگری مانان نەک ئەوەی کە خۆیان مانادار بن(ئیگڵتن، ٢٠١٦: ٢٢١-٢٢٣).
ڕۆڵان بارت تیۆریی داڕێژەری ئەدەبی، کۆمەڵناس و نیشانەناسی فەڕەنسی. ساڵی ١٩١٥ لەو وڵاتە لەدایک بووە. هزر و بۆچوونەکانی لەنێو کۆمەڵێ قوتابخانەی وەک پێکهاتەباوەڕی، نیشانەناسی، تیۆریی کۆمەڵایەتی، مرۆڤناسی و پاش پێکهاتەباوەڕی جێیان دەبێتەوە. ئەو لە شیکردنەوەی سیستەمە نیشانەیییەکان لە نیشانەناسیی کۆمەڵایەتی و کولتوور ڕۆڵی گرنگی هەبووە.
نیشانەناسی لە سینەمادا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. بەهۆی پانتایییەکی تیۆریی فراوانی زمانناسی، نیشانەناسی، کۆمەڵناسی و فەلسەفە، سەیرکردنی سینەما دەرچووە لە ڕەهەندە جوانیناسییەکەی بۆ بینەر. ئەمڕۆ هەموو بەرهەمە سینەمایییەکان شیکردنەوە و خوێندنەوەی قووڵیان بۆ دەکرێت. نیشانەناسی سینەما بوارێکە لەلایەن چەندین نووسەری وەک کریستییەن میتز، پاولۆ پازۆلینی، ئۆمبێرتۆ ئیکۆ و ڕۆڵان بارت کاری لەسەر کراوە و زۆربەیشیان لەژێر ڕۆشناییی کارەکانی سۆسۆرن. بەم شێوەیە نیشانەناسی لایەنی کولوتووری، کۆمەڵایەتی، دەروونی و هزری بەرهەم دەردەخات.
لە کتێبی (ئوستوورەناسییەکان) ١٩٥٧ درێژەی بە ڕاڤەکەی سۆسۆر دا. وشە کە ناونراوە دال هەڵگری یەک مەدلوول نییە، مەدلوولیش بۆ خۆی دەبێت بە دالێک و مەدلوولی تر یا چەندین مەدلوولی تایبەت بەخۆی هەیە. بە باوەڕی ئەو نیشانەکان لە هەموو شوێنێک هەن، بەتایبەت لە جیهانی میدیادا. هەمیشە وێنەکان و ڤیدیۆکان هەڵگری چەند مەدلوولن کە لەلایەن دەسەڵاتەوە زەمینەسازی بۆ کراوە بۆ بەخشینی مانایەک. بۆیەش لە ڕوانگەی بارتەوە دەکرێ زمانناسی بە بەشێک لە نیشانەناسی دابنێین، چونکە نیشانەناسی بۆ خۆی بوارێکی سەربەخۆیە(بێرتێنز، ٢٠١٥: ١١٢-١١٦).
تیۆریی داڕێژەرانی نیشانەناسی شه‌ش سیسته‌می نیشانەناسی له‌ سینه‌مادا دیاری دەکەن: یه‌ك: سیسته‌می وێنه‌یی‌. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ زۆرتر ئاماژه‌ به‌ كاركردی نیشانەکانی ڕوخسار دەدەن. دوو: سیسته‌می جووڵاو‌. زۆرتر ئاماژه‌ به‌ جووڵه‌كانی كامێرا، بڕگه‌ بڕگه‌كردنی فیلم و مۆنتاژ له‌ سینه‌مادا ده‌كات. سێ: سیسته‌می زمانناسانه‌ی ئەدەبی‌. بریتییه‌ له‌ پێگه‌ی وته‌، زمانی وێژه‌یی، وتووێژ و شرۆڤه‌ ده‌ره‌كییه‌كان. چوار: سیسته‌می زمانناسانەی نووسین‌. بریتییه‌ له‌ به‌شێكی به‌ربڵاو له‌ كاركردی نووسین له‌ سینه‌مادا، سه‌ردێری فیلم، نیشانەکانی نووسینی نێو پێكهاته‌ی فیلم. پێنج: سیسته‌می زمانناسانه‌‌. به‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی ده‌نگ و‌ پێگه‌ی ده‌نگه‌ ئاسایییه‌كان له‌ سینه‌مادا ئاماژه‌ ده‌كات. شه‌ش: سیسته‌می میوزیکی‌. بریتییه‌ له‌ میوزیکی فیلم و سیناریۆ. کەواتە نیشانەناسی شتێک بە شتێکی دیکە دەناسێنێت. چەمک لە بری چەمک، هێماکان هەڵگری واقیعگەلی کۆمەڵایەتین لە سینەمادا، یاخود زۆر ڕەهەندی واتادار لە پشتەوەی ئەو شتانەدا هەن کە دەردەخرێن(بەهرامی، ٢٠١٣: ماڵپەڕی ئاسۆی ڕۆژهەڵات).
زۆر جار کاتێک کەمینەکان لەژێر فشار و کاریگەریی دەسەڵاتدا دەخرێنە ژێر سانسۆرەوە، سوود لە سیمبولەکان وەردەگرن. بۆ گەیاندنی پەیامێک ڕەنگە سیناریست نەتوانێ دیالۆگ و مۆنۆلۆگی مەبەستدار بنووسێ، بەڵام دەکرێ لەڕێی وێنە، ئاماژە و جووڵەوە ئەو مەبەستە بگەیەنێ. لەنێو سینەمای کورددا کارکردن لەسەر سیمبول دەکرێ جێ بکرێتەوە. واتە بۆ نیشاندانی نەهامەتییەکی وەک جینۆساید لەبری نیشاندانی ڕووداوەکە وەک خۆی، لەڕێی ئامرازی ترەوە بچینەوە بەدوای پرسەکەدا. وەک پرسی جوولەکە بە چەندین شێوە کاری لەسەر کراوە، فیلمی (Jojo Rabbit) نموونەیەکە. بێ نیشاندانی کوشتن، پرسی قڕکردنی جوولەکەکان دەورووژێنێت لە سەردەمی نازییەکان.
هونەر وەک بەرهەمهێنان
واڵتەر بنیامین فەیلەسووف و ڕەخنەگری کولتووری. ساڵی ١٨٩٢ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. لەژێر کاریگەریی ئایدیالیزمی ئەڵمانی، ڕۆمانتیسیزم و مارکسیزمی خۆرئاوایی بووە، نزیک بووە لە بیرمەندانی قوتابخانەی فرانکفۆرت. بەرهەمەکانی لە چوارچێوەی ڕەخنەی جوانییناسی، ڕەخنەی ئەدەبی و ماتریالیزمی مێژوویین. هونەر و کولتووری جەماوەری یەکێک بوو لە بابەتە سەرەکییەکانی قوتابخانەی فرانکفۆرت. مارکۆزە و ئادۆرنۆ بە شێوەیەکی ڕەشبینانە لە هەمبەر کولتووری بەکاربەری کۆمەڵگە هەڵوێست وەردەگرن، بەڵام بنیامین زیاتر بەلای گەشبینیدا چووە.
لە چوارچێوەی تیۆرییە مارکسیتییەکان، بنیامینیش هاوشانی بیرمەندانی تر سەبارەت بە دەرکەوتنی سینەما دەدوێت. لەوانە برێخت، ئایزنشتاین، ڤێرگتۆڤ، پۆنتیۆرڤۆ، ترۆتسکی، کراکاوەر، گارڤراس و ڕۆزێلینی لەو مارکسیستانە بوون لە پەیوەندی نێوان هونەر و مارکسیزم یا بە دیاریکراوی بەشێکیان سەبارەت بە مارکسیزم و فیلم لە ڕەوتی دژە فاشیزم نووسیویانە(محەمەد، ٢٠٢٠: ٢٠١-٢٠٣).
بنیامین لە (کاری هونەری لە سەردەمی بەرهەمهێناوەی تەکنیکیدا) ١٩٣٥ پێی وایە گۆڕان لە شێوەی بەرهەمهێنانەوەی میکانیکی کولتووردا دەبێتە هۆی گۆڕانی کارکردی کولتوور لە کۆمەڵگەدا. ئەمە بنەڕتییەکە توشی بەرهەمهێناوە دەبێت، بەهای باو لەدەست دەدات، هەر بۆیە لە ڕەوتی بەکارهێناندا ماناکەی بەدەستەوە دەدا، نەک لە ڕەوتی بەرهەمهێنان. لای بنیامین بەکاربەری کولتوورێکی گەشبینانەیە، نەک هێندە ڕەشبینانە بێ. وەک لای مارکۆزە و ئادۆرنۆ دەردەکەوت. مانا لە بەرهەمدا ناشاردرێتەوە چیدی، ئەمەش دیموکراتیزەبوونی بەرهەمی هونەرییە(بەشیرییە، ٢٠٠٦: ٢٧-٢٨).
فیلم بابەتە ناگرنگ و ڕۆژانەیییەکان دەخاتە بەر هاوێنەی کامێرا. جیهان وەک زیندانێک دەترازێنێ و ئەو بابەتانەی ڕۆژانە لە واقیعی ئێمەدا هەن و بە چاوی ئاساییی خۆمان نایبینین، فیلم نیشانی دەدات. فۆرم و تەکنیکی فیلم وامان لێ دەکات بەردەوام بەر ئەو نهێنییانە بکەوین کە درکمان پێ نەکردبوون. هەر بەرهەمێکی هونەری لە ئەگەر و ئیمکانی واقیعەوە سەرچاوە دەگرێت و وشیاری پێویستە، بارودۆخێکی کۆمەڵایەتیی مەعریفیش دەخاتە ڕوو(محەمەد، ٢٠٢٠: ٢٢٠-٢٢٢). دەکرێ بابەتێکی زۆر سادە بکرێ بە پنتێکی سەرەکی لە بەخشینی مانایەکی فراواندا. لەنێو سینەمای کورد کەمتر بەر ئەم هەوڵە دەکەوین، زیاتر وێنای شتەکان لە قاڵبی خۆیدا نیشان دەدرێت. فیلمەکانی سەبارەت بە هەڵەبجە و ئەنفال هەموویان تژین لە کوشتن. دەتوانرێ لە بابەتی ڕۆژانەیییەوە بپرژێینە سەر پرسە گرنگەکان.
بنیامین پێی وابوو ئەو ژانرە هونەرییانەی ‌كە شیاوی ئەوەن لە سەرووی هەموواندا بن، ژانرەکانی وەك سینەما و وێنەگرین. نابێت موڵكی تایبەتیی كەسانێكی دیاریكراو بن، بەم شێوەیە مانایەکی شۆڕشگێڕی هونەر شێوە دەگرێت. ئەركی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ ئەوەیە گۆڕان بەسەر شێوازە كۆنەكانی بەرهەمهێنانی هونەریدا بهێنیت. بنیامین فیلم وەک پڕۆژەیەکی سیاسی دەبینێت، هەر بۆیەش لای ئەو فیلم هونەرێکی جەماوەرییە و لە خزمەتکردن بە شۆڕشدا گرنگی خۆی هەیە. ئەمەش لە چوارچێوەی ڕوانگەکانی بنیامین لەمەڕ کولتووری جەماوەری خراوەتە ڕوو(ئیگلتۆن، ٢٠٠٨: ١٠٠).
“پیشەسازیی کولتووری دەتوانێ بە شێوەیەکی سەیر ژمارەیەکی زۆری بابەتە شۆڕشگێڕییەکان وەک پڕوپاگەندە بەکار بهێنێ و بیانخاتە خزمەت ئەو دەسەڵاتەوە“
سەبارەت بە سینەمای ئەوکاتی نازیزم باس لە چەمکی (بەجوانیناسیکردنی سیاسەت) دەکات و دەڵێت کە چۆن کۆمۆنیزمیش لەڕێگەی (بە سیاسیکردنی هونەر)ەوە وەڵامی فاشیزم دەداتەوە. پێی وایە ئەو دوو بەرەوپێشچوونە کە تەکنەلۆژیا هۆکارییەتی، یەکەمیان تەواو کۆنەخوازانەیە و ئەوەی دووەمیان تەواو پێشکەوتنخوازانەیە(محەمەد، ٢٠٢٠: ٢٥١-٢٥٢). دەکرێ ئەم پەیوەندییە لە پەیوەندی نێوان سینەمای کورد لە باکوور و سینەمای تورک بەراورد بکرێ. سینەمای تورکیا هەوڵ دەدات وێنایەکی ناشیرین لە کورد نیشان بدات و تا ڕادەیەکی زۆر فاشیستییە، بەڵام سینەمای کورد دەکرێ زۆر لە بە سیاسیکردنی ناڕاستەوخۆی ڕووداوەکان سوود ببینێ.
سینەما گرنگی لەوەدایە دەکرێ لە دەستی هەر کەسێکدا بێت، ئەمەش دووری دەخاتەوە لە فاشیزم، بەرەو ڕەوتێکی شۆڕشگێڕییانەی دەبات. بە هاتنە سەر دەسەڵاتی نازیسم، بنیامین وتی:“پیشەسازیی کولتووری دەتوانێ بەشێوەیەکی سەیر ژمارەیەکی زۆری بابەتە شۆڕشگێڕییەکان وەک پڕوپاگەندە بەکار بهێنێ و بیانخاتە خزمەت ئەو دەسەڵاتەوە”. ئەرکی هونەرمەندان ئەوەیە هونەرێک بهێننە بەرهەم کە فاشیستەکان نەتوانن بە سوودی خۆیاندا بیشکێننەوە(جویل، ماتیسیین، ڤیدیل، ٢٠١٦: ١١٠-١١٢).
کازم ئۆز (١٩٧٣- ) دەرهێنەر و سیناریست و بەرهەمێنەری فیلم، لەدایکبوونی شاری دەرسیمی باکووری کوردستان
کورتەیەک دەربارەی فیلمی “زەر”
زەر لە دەرهێنانی (کازم ئۆز)ـە و ساڵی ٢٠١٧ بەرهەم هێنراوە. ماوەکەی کاتژمێرێک و پەنجا و سێ خوولەکە و ڕووداوەکان لە ساڵی ٢٠١٤ ڕوو دەدەن. زمانی فیلم تورکییە لەگەڵ کەمێک کوردی. کوڕێک بە ناوی (ژان) کە لە ئەمریکا دەژیت و بواری میوزیک دەخوێنێت. ڕۆژێکیان داپیرەی ژان (زەر یاخود زەریفە) لە تورکیاوە دەهێنرێتە ئەمریکا بۆ چارەسەری نەخۆشی و وا بڕیارە ژان ئاگاداری بێت. ژان لەو چەند شەوەی لای دەبێت، حەز بە گۆرانییەک دەکات کە داپیرەی بۆی دەچڕێت. دوای کۆچی دواییی داپیرەی و گەڕانەوەی ژان بۆ تورکیا، هەوڵ دەدات ئەم گۆرانییە کۆنە بدۆزێتەوە. ئەمەش دووچاری کۆمەڵێک پرسی دەکات کە پەیوەستە بە مەسەلەی نەژاد، ڕەگەز، نەتەوە و کولتوور کە لە مێژوویەکی کۆندا هەن. بەمەش پەی بە کوردبوونی داپیرەی دەبات، دەزانێ یەکێک بووە لە ڕزگاربووانی جینۆسایدی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨.
بەشی دووەم: گفتووگۆی توێژینەوە
بابەتی یەکەم: لاوازکردنی شوناسی نەتەوەییی کوردان لە باکووری کوردستان
هەموو کەس خاوەنی شوناسە چ وەک تاک، چ لەنێو گروپدا. ئەم شوناسە بە شێوەی کولتووری و سیاسی ساز دەکرێ، دەبێتە شوناسێکی نەتەوەیی کە لەسەر بنەمای هۆگریی هاوبەش لە کۆمەڵگەدا دروست دەبێت(ئەحمەدزادە، ٢٠١٢: ٢٤٦-٢٤٧). زەریفەی داپیرەی ژان ھەمیشە خەون دەبینێ بە جینۆسایدی دەرسیم، لەو کاتەدا منداڵ بووە و بردوویانە بۆ شاری ئاڤیۆن. لە خەوەکەیدا ناوی شارەکانی ئەلازیگ، مالاتیا، سیڤاس و قەیسەری دەهێنێت، وەک دیارە وێستگەکانی گواستەنەوە بوون. دەریدەخات شوناسی نەتەوەیی چەندە پەرش بووە، بەهۆی جینۆسایدەوە.
پەرتکە-زاڵبە یەکێکە لەو سیاسەتانەی کە وا دەکات نەتەوەیەک تووشی داڕمانی کولتووری و کۆیادەوەری هاوبەش بێت. وڵاتانی کۆلۆنیکار سوودی لێ دەبینن بۆ ئەوەی درێژە بەو ژێردەستەیییەی بە کۆلۆنیکراو بدەن
لەڕوانگەی (گوڵمحەمەدی، ٢٠٠٧: ٢٢٨) کولتوور بە گرنگترین سەرچاوەی شوناس دادەنرێت و تاکەکان بەهۆیەوە تایبەتمەندبوون بەدەست دەهێنن. زمانیش وەک بەشێکی کولتوور گرنگە لەو پەیوەندییەدا. زمانی کوردی لە باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتەوە بە ناشارستانی و بێ نرخ دانراوە و قەدەغە کراوە(بێشکچی، ٢٠٠٠: ٢٠٢). یەکەم جار لە ڕێی گۆرانییەکەی داپیرەی ژانەوە زمانی کوردی دەردەکەوێت. لەو کاتەدا ژان بە سەرسوڕمانەوە لە داپیرەی دەپرسێت تۆ چۆن کوردی دەزانیت؟(پاشکۆی ٢) تورکیا نکوڵی لە ناسنامەی کورد دەکات. لەوێ کولتووری کوردی بە گشتی کار لەسەر توانەوە و ئاوێتەبوونی کراوە. یەکێک لەو لایەنانەش بریتییە لە زمان، گۆرانی و فۆلکلۆر.
پەرتکە-زاڵبە یەکێکە لەو سیاسەتانەی کە وا دەکات نەتەوەیەک تووشی داڕمانی کولتووری و کۆیادەوەری هاوبەش بێت. وڵاتانی کۆلۆنیکار سوودی لێ دەبینن بۆ ئەوەی درێژە بەو ژێردەستەیییەی بە کۆلۆنیکراو بدەن(بێشکچی، ٢٠٠٢: ٥٤). کاتێ ژان دەگەڕێتەوە ناوچە کوردییەکان، بە زمانی کوردی لێی دەپرسن تۆ کێی؟ ئەویش دەڵێت: “من لە زمانی تۆ تێناگەم”. ئەمە دەریدەخات کە چۆن کوردەکان پارچەپارچە و بەش بەش بوونە لەم وڵاتەدا و شوناسیان پەرتەوازە بووە.
یەکێک لە میکانیزمەکانی پەرتکە-زاڵبە دانانی سیخوڕە لە گوند و ناوچە کوردییەکان، بۆ ئەوەی دووبەرەکی لە نێویان دروست بکەن(بێشکچی، ٢٠٠٢: ٢٧٣). لە دیمەنێکی فیلمەکەدا یەکێک لە کەسەکانی نێو چایخانەکە، بە شێوەی تەنز بە هاوڕێکانی دەڵێت: “ڕەنگە ژان سیخوڕ بێت”. کەواتە لەوێ ژینی کوردەکان بە بارودۆخێکی سەختدا دەڕوا. فشارەکانی دەوڵەت لە ناوچانە لەوپەڕی خۆی دایە و وایان لێ دەکات بە دژی یەک هەڵوێست بگرن.
لە ئەنجامی بابەتی یەکەمدا، دەگەینە ئەوەی بڵێین دەوڵەتی تورکیا بە هەموو شێوەیەک کار لەسەر لەیەکتر ترازان و دوورخستنەوەی کوردەکان دەکات لە یەکدی. لەڕێی دەرکردنی یاسای تایبەت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، تا دەگات بە لایەنی کولتوور و هونەر، دەیەوێ ناسنامەی کورد بسڕێتەوە. سیاسەتی پەرتکە-زاڵبە بە شێوەیەکی زۆر بە زەبر گورزی لە کوردەکان وەشاندووە.
بابەتی دووەم: نیشانەناسی سینەمایی
نیشانەناسی بوارێکی توێژینەوەیە، لە مانای ئەو شتانە دەکۆڵێتەوە کە لە شتێکدا شاردراونەتەوە. زمان، وێنە و دیمەنەکان دەکرێ مانای پەنهانیان هەبێ، واتە نیشانەناسی ناوەڕۆکی ئایدۆلۆژیی چالاکییە جیاوازەکان کەشف دەکات(کولەر، ٢٠١٧: ١٦١-١٦٢). ژان کە دەگاتە ناوچە کوردییەکان، تانک و زرێپۆشەکان دەردەکەون. ڕەنگە تێپەڕینی کاروانێکی سەربازی دیمەنێکی ئاسایی بێت لە دیمەنی یەکەمدا، بەڵام مەدلوولی دووەم ئەوەیە ئۆپەراسیۆن و چالاکییە سەربازییەکانی دەوڵەت لە ناوچە کوردییەکان بوونی هەیە، سەرباری ئاساییی دۆخی ناوچەکە.
زەریفە ئەو دوو گوێزە و بوخچەیەی لا ماوە کە خوشکەکەی لە کاتی ڕاگواستەنەکەدا پێی دەدات. دواتریش ئەو دوو گوێزە دەکەونە دەستی ژان و بە درێژاییی فیلمەکە جاروبار گوێمان لە دەنگی بەیەکدادانیان دەبێت وەک ئاماژەیەک بۆ وەبیرهێنانەوەی کارەساتێکی مێژوویی. نیشاندانی هەرجارەی گوێزەکان دەردەچێ لەو تێگەیشتنە باوەی بینینی گوێز هەمانە. لە دیمەنی پرسەدا دەنگی بەیەکدادانیان دەگاتە دوا ئاستی بەرزی، مەبەستیش لێی بیرخستنەوەی کارەساتێکی میژوویییە.
نیشانەناسان شەش سیستەمی نیشانەیی لە شرۆڤەی فیلمدا ڕەچاو دەکەن: وێنە، ڤیدیۆ، زمانناسی، ناونیشانی فیلم، فۆنیتیک، میوزیک(بەهرامی، ٢٠١٣: ماڵپەڕی ئاسۆی ڕۆژهەڵات). ناوی فیلمەکە (زەر) ناوی داپیرەی ژانیشە، داستانێکی فۆلکلۆری کوردییە، باس لە کوڕ و کچێک دەکات یەکتریان خۆشویستووە و بە یەکدی نەگەیشتوون، دواتر بووە بە گۆرانی. کولتووری کوردی لە شارەکان دووچاری توانەوە بووەتەوە، زێدەتر لە ناوچە گوندنشینەکان وەک خۆی ماوەتەوە. زەر و ژان ناوی سیمبولیکن. ژان پێی وایە ناوەکەی فەڕەنسییە، بێئاگایە داپیرەی ئەو ناوەی لێ ناوە و مانای (ئازار)ـە.
بارت پێی وایە دال هەڵگری یەک مانای باو نییە، خۆی دەبێتەوە بە دال و مەدلوولی دووەمی هەیە. سینەماش پڕە لە هێما و وێنە کە هەڵگری مانایەکن بەدەر لە مانای یەکەمیان، ئەم مانایەش لە پێکهاتەدایە(بێرتێنز، ٢٠١٥: ١١٧-١١٨). لە دوو دیمەنی وانەی میوزیک، وانەیەک میوزیکی بلوزە، تایبەت بووە بە ڕەشپێستە ئەفریقییەکانی ئەمریکا. دووەم وانە باس لەو ھۆکارە کۆمەڵایەتییانە دەکات وا دەکەن جۆرێک میوزیک شێوە بگرێ. لێرەدا تەنها وەک دوو وانە سەبارەت بە مێژووی میوزیک دەرناکەون، کارکردی سیاسییان هەیە. پێمان دەڵێ چۆن میوزیک ڕۆڵ دەگێڕێ لە خەباتی نەتەوەیی.
ژان بە شەمەندەفەر دەچێت بۆ هۆزات. شەمەندەفەر هێڵێکی گواستنەوەیە، دەکرێ ئەمە بە دوو مەبەست بێ. یەک: تابلۆی سەر شەمەندەفەرەکە ناوی ئەو ناوچانەیە ڕێڕەوی ڕاگواستنی کوردانی دەرسیم بوون. دوو: نیشانی دەدات ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن دەوڵەتەوە پەراوێز خراون لەڕووی خزمەتگوزاری. لەوێ بەرەبەرە هۆکارەکانی گواستنەوە زەحمەت تر دەبن. ژان کە دەگاتە گوندەکە، دەڵێت پێویستە لە هوتێل بمێنێتەوە، پێی دەڵێن لێرە هوتێل نییە. دوای بە خاک سپاردنی داپیرەی، شەمەندەفەرێک لە دواوەی گۆڕەکە دەردەکەوێت. لە تەواوی ئەو دیمەنانەدا، شەمەندەفەر وەک دالێک ماناکەی تەنها هێڵێکی گواستنەوە نییە. بەڵکوو مەدلوولی دووەمی بریتییە لە گوزارشتکردن لەوەی چۆن ئامرازێکی گواستنەوە و بە تورککردنی کوردەکان بووە لە جینۆسایدی دەرسیم. لە ئەنجامی ئەم بابەتەدا دەبینین کۆمەڵێ هێما و وێنە و دیمەن هەن کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەیانەوێ مانایەک بدەن بەدەستەوە، بە شێوەیەکی ڕوون دەرناکەون. بەڵکوو بە شێوەی سیمبولیک کار بۆ نیشاندانیان کراوە. هەر لە چەوسانەوە، جینۆساید، ڕەوشی خراپی ناوچە کوردییەکان و چەندین بابەتی دی. بە شێوازێکی لێهاتووانە ئازار و زوڵممان بیر دەخاتەوە بە ناڕاستەوخۆ.
بابەتی سێیەم: سینەمای نەتەوەیی وەک ئامرازێکی شۆڕشگێڕی
دژایەتی فاشیزم بابەتێکی سینەمای دۆکیۆمێنتییە، تایبەت دوای گەشەی سینەمای سۆڤیەت لە دژی نازیسم. لەم چل ساڵەی دواییشدا بە تەواوی پەرەی سەندووە(مەحمود، ٢٠١٥: ٢٦). لە دەستپێکی فیلمەکەدا دێرێکی شاعیری کورد جەمال سورەیا نووسراوە: (لەپێش مێژوودا سەگەکان دەوەڕین). ئەو یەکێک بووە لەوانەی ماڵباتەکەی لە جینۆسایدی دەرسیم ئاوارە بووە لە زێدی خۆی. ژان بە خەیاڵ لە وێستەگەیەک چەند سەربازێک دەبینێ کوردەکان دەگوازنەوە دوای جینۆسایدەکە. لەو کاتەدا کە ناوەکان دەخوێندرێنەوە، ناوی زەریفەی داپیری ژان و ناوی جەمال سورەیا دەبیستین.
بنیامین پێی وایە پرسە ڕۆژانەیییەکان دەبنە پرسی جددیی لە فیلمدا. هەر بەرهەمێکی هونەریش مۆرکی سەردەمێکە، کە ڕەنگدانەی دۆخی کۆمەڵایەتی تێدا دەردەکەوێت(کەمالی، ئەکبەری، ٢٠١٧: ١٦٥-١٦٦). ژان لە پرسەی داپیرەی داوا دەکات گۆرانیی زەری بۆ بڵێن کە گۆرانییەکی کوردییە. باوکی پێی دەڵێت شتێک نییە بە ناوی زمانی کوردی و ئەوان بیزانن. ژان زیاتر پێداگری دەکات و باوکی زللەیەکی لێ دەدات. لە دواوەیان وێنەی (ئەتاتورک) بە دیوارەکەدا هەڵواسراوە، ئەمە پێمان دەڵێت کە باوکی چەندە دەیەوێ ڕا بکات لە شوناسی و کوردبوونی خۆی.
گۆڕان لە شێوازە کۆنەکانی بەرهەمێنان، خەسڵەتێکی سەرەکیی ڕەوتی شۆڕشگێڕی هونەرییە لای بنیامین. هەر بۆیەش فیلم دەتوانێ ببێتە پڕۆژەیەکی سیاسی(ئیگڵتۆن، ٢٠٠٨: ٩٩). کۆمەڵێ دیمەن هەن ڕاستەوخۆ بەرەو لای پرسی جینۆسایدەکەمان دەبەن. لەوانە: پەیکەری سەید ڕەزای دەرسیم. بەهۆی جووڵانەوەکەی سەید ڕەزا، دەوڵەت چەندین هەزار کوردی لەم ناوچەیە کۆمەڵکوژ کرد. ژان چاوی بەو چەند تابلۆیە دەکەوێت کە سەبارەت بەو کوشتارە هەن. هەروەها وێنەی ئەحمەد کایا دەبیندرێ، وەک گۆرانیبێژێکی ناسراو کە بەهۆی کوردبوونی لە تورکیادا دەربەدەر کرا. هەموو ئەمانە برەودانە بە نیشاندانی کارەسات لە فۆڕمێکی بەرزی هونەریدا. فیلم هونەرێکی جەماوەرییە لای بنیامین. بەشێکە لەو ئامرازەی خزمەت بە ڕەوتی شۆڕشگێڕی دەکات دژ بە فاشیزم، هەر بۆیە داهێنەرانەیە(محەمەد، ٢٠٢٠: ٢٥٥-٢٥٦). کە کچ و کوڕە گەریلاکان دەردەکەون، گەریلا وەک خۆیان دەبینین کە بەتەواوی مرۆڤدۆست دەردەکەون. ئەمەش دژ بەو وێنانەیەکە کە ئێمە لە سینەمای تورکی دەیبینین و دیدگای خراپ سەبارەت بەوان نیشاندەدرێ. لێرەدا هەمان ئەو پەیوەندییەی لەنێوان سینەمای نازیزم و سینەمای کۆمۆنیزم هەبوو بۆ سینەمای کورد و تورک دەبیندرێ.
سینەمای نەتەوەیی هەرچەندە ژانرێکی سەربەخۆ نییە، بەڵام کار لەسەر جۆرێک دەرکەوتنی ناسنامە و شوناسی گەل دەکات. کە تووشی زوڵم و ستەم بۆتەوە، بۆیە هەڵگری پەیام و گوتاری سیاسییە(یوسفی، ٢٠١٧: ماڵپەری ڕووداو). لە دیمەنێکدا ئەو پیاوەی قەرارە گۆرانیی زەر بۆ ژان بڵێت، وادەزانێ ژان کوڕەکەیەتی لە دەرەوەی وڵات هاتووەتەوە. کاتێ ژان دەپرسێ بۆ کوڕەکەی لە کوێیە؟ پێی دەگوترێ کە لە ترسی دەوڵەت ناتوانێ بگەڕێتەوە.
جینۆساید وەک خەون نیشان دەدرێ، ئەمەش هەمیشە بینەر دەهێڵێتەوە تا دوا ساتی فیلمەکە نەزانێت ڕووداوەکان بەرەو کوێ دەیبەن. لە کۆتایی هەموومان دەپرسین بۆچی گوندی ئیسکۆر بوونی نەماوە؟ کۆتایییەکی تەواو سیمبولیکە. ژان کە خۆی دەخاتە چەمەکەوە، دەبینێت ژیان لە خوارەوە هەر بەردەوامە و زۆربەی شتەکان وەک خۆیان ماون. ئەمەش مانای خۆبەدەستەوەنەدان و هەبوون و جەختکردنەوەیە لە شوناسی بەرگری گەلێک سەرباری ئەو هەموو زوڵمەی دەرهەقی کراوە.
بەم شێوەیە لە ئەنجامی ئەم بابەتەدا دەڵێین سینەمای نەتەوەییی کورد تا ڕادەیەکی زۆر توانیویەتی لەم فیلمەدا وەک ژانرێک دەربکەوێت و ڕۆڵ ببینێت لە نیشاندانی کارەساتێکی مێژوویی. فیلمەکە لە بەرەنگاری دژ بە فاشیزم سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە و وەک سینەمای کەمینەکان خزمەت بە شۆڕشێکی شارستانیانە دەکات.
دەرئەنجامی توێژینەوە:
لە کۆتاییی ئەم توێژینەوەیەکە نموونەکان بریتی بوون لە دیمەنەکانی فیلمێک. پرسیارەکان بریتی بوون لە دوو پرسیار، و بە شێوەی شیکردنەوەی ناوەڕۆک کار لەسەر شیکردنەوەی دیمەنەکان کرابوو. گەیشتین بەم دەرئەنجامە؛ پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان نیشاندانی ناسنامەی نەتەوەیی و خەباتی نەتەوەیی هەیە لە فیلمی زەردا. ئەو دیمەنانەی خراونەتە ڕوو بە شێوەی ناڕاستەوخۆ سەرکوتکردن و کۆلۆنیکردنی کوردەکان نیشان دەدات لە باکووری کوردستان، کە لە ڕێی چەندین سیاسەتی کولتووری و یاساییەوە لەلایەن دەوڵەتەوە بە ئەنجام دەگەیەندرێت. لەم فیلمەدا دید و تێڕوانینێکی دژەکۆلۆنیالیستی هەیە لە دەرخستنی کولتوور، سیاسەت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و تەواوی ئەو لایەنانەی بەرهەمهێنانەوەی چەوساندنەوە زیاد دەکەن.
فیلمەکە لەژێر کاریگەریی سینەمایەکی دیاریکراو نییە و بە فۆڕم و ستایلی دیاریکراو بەند نییە. کۆمەڵێ کەرەستەی گرنگ هەن: ئەدەب و فۆلکلۆری کوردی، کولتووری کوردی بە گشتی، خەباتی نەتەوەیی و ئەنفال و جینۆساید، تێکەڵکردنی ژانرەکانی وەک سینەمای دۆکیۆمێنتی و نەتەوەیی و کەمینەکان سوودیان لێ بینراوە. سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا لەپێناو پەرتکردن و زاڵبوون بەسەر کورددا ئەنجام دراوە کە خەسڵەتێکی سەرەکیی کۆلۆنیالزیمە. ئەم ستەمە نکوڵی لێ دەکرێت، بۆیە بە شێوەی نیشانە و ئاماژەی ناڕاستەوخۆ لە فیلمەکەدا دەردەکەون. ئەمەش وا دەکات کە سینەمای کورد جیا لە سینەمای نەتەوەیی، هاوکات سینەمایەکی دژە فاشیزم بێت.
لیستی سەرچاوەکان
ئەحمەدزادە، هاشم (٢٠١٢). زمان ئەدەب و ناسنامە. چاپی یەکەم، هەولێر، دەزگای ئاراس.
ئیگڵتن، تێری (٢٠١٦). تیۆریی ئەدەبی. و: عەتا قەرەداغی. چاپی یەکەم، سلێمانی، ناوەندی ئەندێشە.
ئیگڵتۆن، تێری (٢٠٠٨). مارکسیزم و ڕەخنەی ئەدەبی. و: عەبدولخالق یەعقوبی. چاپی یەکەم، هەولێر، دەزگای ئاراس.
بەشیرییە، حسەین (٢٠٠٦). تیۆری کولتووری. و: مەنسوور تەیفووری. چاپی یەکەم، سلێمانی، پڕۆژەی ی.ن.ک.
بۆکانی، سابیر (٢٠٢٠). میتۆدی توێژینەوەی زانستی. چاپی دووەم، سلێمانی، خانەی چوارچرا.
بێرتێنز، هانز (٢٠١٥). بنەماکانی تیۆریی ئەدەبی. و: عەبدولخالق یەعقووبی. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای سەردەم.
بێشکچی، ئیسماعیل (٢٠٠٠). تێزی تورک بۆ مێژوو. و: ئاسۆس هەردی. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای سەردەم.
بێشکچی، ئیسماعیل (٢٠٠٢). کوردستان کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی. و: حەمە ڕەشید. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای سەردەم.
جویل و ئەوانی تر (٢٠١٦). قوتابخانەی فرانکفۆرت. و: عوسمان حەمە رەشید. چاپی دووەم، سلێمانی، ناوەندی جەمیل رۆژبەیانی.
حسێن، شۆڕش محەمەد (٢٠١٤). رەوتی فیلمسازیی کوردی. چاپی یەکەم، سلێمانی، بڵاوکراوەکانی جەمال عیرفان.
سابیر، رەفیق (٢٠٠٨). کولتوور و ناسیۆنالیزم. چاپی سێیەم، سلێمانی، چاپخانەی تیشک.
عارف، حەمە کەریم (٢٠٠٧). یەڵماز گۆنای. چاپی یەکەم، سلێمانی، چاپکراوەکانی پڕۆژەی کتێبی یانەی قەڵەم.
عوسمان، عەدنان (٢٠١٠). چیرۆکی سینەما. چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەی منارە.
کولەر، جۆناسان (٢٠١٧). رۆلان بارت. و: هاوار محەمەد. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای ئایدیا.
کەمالی، ئەکبەری (٢٠١٧). واڵتەر بنیامین. و: پەیمان عەلیپوور. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای ئایدیا.
گرکانی، گیتا (٢٠٠٢). مێژووی سینەما. و: ستار کەریم. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای سەردەم.
گوڵمحەمەدی، ئەحمەد (٢٠٠٧). بەجیهانیبوون کولتوور شوناس. و: عەوڵا بەهرامی. چاپی یەکەم، هەولێر، موکریانی.
محەمەد، پێشڕەو (٢٠٢٠). دیالەکتیکی هونەری سێیەم. چاپی یەکەم، سلێمانی، ناوەندی ڕەهەند.
مەحمود، ئیبراهیم (٢٠١٥). یەڵماز گۆنای و ڕۆڵی سینەمای دۆکیۆمینتی لە خەباتی نیشتمانیدا. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای سەردەم.
نەزەری، مێهناز (٢٠١٧). سینەما حەوتەمین هونەر. و: ئاریا ئەحمەدی. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای سەردەم.
وانج، سۆفیا ئیزابێلا (٢٠١٤). پەرەسەندنی شوناسی نەتەوایەتی کورد و ئەگەرەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. و: یاسین سەردەشتی. چاپی یەکەم، سلێمانی، دەزگای جەمال عیرفان.
گۆڤار
ئاشکرۆفت، گریفیس، تیفین (٢٠١٩). دژە کۆلۆنیالیزم. (ئۆنڵاین). و: بەڕۆژ ئەسعەدی. گۆڤاری تیشک. ژمارە ٥٢، لا ٣٦٣-٣٦٦. دواجاری بینین ٢٠ی نیسان ٢٠٢١ لە:
https://bit.ly/3eJ8JmJ
سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکان
بەهرامی، جەمشید (٢٠١٣). هێماناسی لە سینەمادا. (ئۆنڵاین). دواجاری بینین ٢٥ی شوبات ٢٠٢١ لە:
http://asoyroj.net/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=3408&Jor=10
زەر، 2020. (ئۆنڵاین). ماڵپەڕی کورد سینەما، ٢٠١٧، تورکیا، دواجاری بینین ١ی ئادار ٢٠٢١ لە:
https://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=6261
سەیدی، سەعید (٢٠١٩). شوناس و شوناسی نەتەوەیی. (ئۆنلاین). دواجاری بینین ٢٠ی شوبات ٢٠٢١ لە:
https://www.peyserpress.com/detail/4177
سینا، خوسرەو (٢٠٢٠). کورتەیەک لەسەر مێژووی سینەمای کورد. (ئۆنڵاین). دواجاری بینین ٥ی ئادار ٢٠٢١ لە:
https://www.khaktv.net/all-detail.aspx?jimare=20657
محەمەد، هەوراز (٢٠٢٠). قۆناغەکانی دەرکەوتنی کورد لە سینەمادا. (ئۆنڵاین). دواجاری بینین ٥ی ئادار ٢٠٢١ لە:
https://www.peyserpress.com/detail/5698
یوسفی، هاوڕێ (٢٠١٧). شوناس و سینەمای نەتەوەیی. (ئۆنلاین). دوایین جاری بینین ٢٠ی شوبات ٢٠٢١ لە:
https://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/230720173
سەرچاوە ئینگلیزییەکان
Marvasti, Amir (2003). Qualitative Research in Sociology. First Published, New York, SAGE Publications.
The post شوناس و خەباتی نەتەوەییی کورد لە باکووری کوردستان: appeared first on ژنەفتن.
دەربارەی فیلمی ئەسپەکەی تۆرین
بێلا تار (١٩٥٥- ) دەرهێنەری سینەمایی هەنگاریایی
پرسیار: بەڕێز بێلا تار، فیلمە نوێکەت بە چەند وشەیەک لەبارەی ڕووداوێکەوە دەست پێ دەکات کە لە ساڵی ١٨٩٩ لە ئیتاڵیا بۆ فەیلەسووفی ئەڵمانی ((فرێدریک نیتچە))، هاتە پێش. ئەو کاتێک بە تەنیشت گالیسەکەیەکدا ڕەت دەبێت، دەبینێت گالیسکە سوارەکان حەوسەڵەیان نامێنێت و بێ سڵەمینەوە دەست دەکەن بە شەلاقکاری و تەمبێکردنی ئەسپە بێگوێ و سەرەڕۆکەیان. ئەوە بوو نیتچە خۆی خستە نێوان گالیسکەسوارەکان و ئەسپەکەوە و دواتر لە هۆش خۆی دەچێت. پاش ئەم ڕووداوە بیماری نیتچە زۆر سەختتر دەبێت و بە یەکجاری دەست لە نووسین هەڵدەگرێت. ئەسپەکەی تۆرین دەربارەی چییە؟ چ پەیوەندییەکی بە نیتچەوە هەیە؟
بێلا تار: واتای گشتیی فیلمەکە سادەیە. ئێمە دەمانویست بە دوای ئەو پرسیارەدا بڕۆین؛ ئاخۆ دوای ڕووداوەکە چی بەسەر ئەسپەکەدا هات؟ وێڕای ئەوەی فیلمەکە دەربارەی فرێدریک نیتچە نییە، بەڵام کاریگەریی ئەو ڕووداوە وەک تارمایییەک بەسەر تەواوی فیلمەکەوە دیارە.
پرسیار: بەگشتی زەمەنی فیلمەکانی تۆ زەمەنی هەنووکەن. چ بیرۆکە و پاڵنەرێک لە پشت گەڕانەوە بۆ زەمەنێکی تر لە ئارادا بوو؟ ئایا ئەمە فیلمێکی مێژوویییە؟
بێلا تار: بەگشتی فیلمەکانی من زەمەن و سەردەمێکی دیاریکراویان نییە(Timeless).  ئەم فیلمەش بە هەمان شێوە بێزەمەنە. تاکە شتێک بیبەستێتەوە بە ساڵی ١٨٩٩وە، ئەو ڕووداوەیە کە بۆ فرێدریک نیتچە قەوماوە. ئەمە بەشێکە لە کاری من، و لەبەر ئەوەی فیلمەکەم پەیوەندی بە کات و سەردەمی ئێستاوە نییە، هەر بۆیە بە پێویستم نەزانیوە شتێک بگۆڕم یان دەستکاری بکەم.
پرسیار: جوانیناسی (Aesthetics)  و هونەر پانتایییەکی بەرفراوانیان لە نووسینەکانی نیتچەدا داگیر کردووە، نیتچە هونەر وەک فۆڕمێکی ڕەسەنی دەربڕینی ئیستاتیکی دەناسێنێت. ئایا بەڕێزت لەگەڵ نیتچەدا تەبایت کاتێک دەڵێت ئەگەر لە کاری هونەریدا بە دوای پەیامێکدا بگەڕێین ئەوا هەڵوێستەیەکی هەڵەمان لەمەڕ هونەر هەڵگرتووەتەوە؟
بێلا تار: ئاسایی فیلمەکانی من پەیامێکی دیاریکراویان نییە. کامێرا بینەرێکە کە وێنەی هەلومەرجی چرکەساتێکی دیاریکراو و کاردانەوەکانی بەرانبەر ژیان، دەگرێت. من نامەوێت پەیامێکی دیاریکراو بۆ بینەر بگوازمەوە، بەڵکە دەمەوێت وێنەکانی خۆم بۆ دنیا پیشانی بینەرەکان بدەم. کامێرا خۆی گۆشەنیگایەکی بابەتی(Objective)  هەیە، من تەنها دەتوانم واقیعتان بۆ بگوازمەوە و نیشانتان بدەم. سینەما وەک ئەدەب نییە؛ سینەما تەنها ئەو شتانەتان نیشان دەدات کە دەکەونە بەردەم لێنزی کامێرەکە، تۆ ناتوانیت فێڵ لە کەس بکەیت و کەسیش فریو بدەیت.
پرسیار: بەڵام ئەوە تۆیت بڕیاردەدەیت دەبێت چی پیشان بدرێت.
بێلا تار: بەڵی ئەوە ڕاستە، چونکە ئێمە فیلمی دۆکیۆمێنتاری بەرهەم ناهێنین، بەڵکوو ئێمە جۆرێک لە چیرۆک و فەنتازیا دەخولقێنین. بەڵام وێرای ئەوەش ئەم چیرۆکە هێشتا ڕەنگدانەوەی ژیانە.
پرسیار: تا چەند دەسەڵاتت بەسەر ئەوەدا دەشکێت کە لە بەردەم لێنزی کامێرادا ڕوو دەدات؟ لە کۆتاییدا فرێدریک نیتچە باوەڕی وا بوو کە هونەر تێکەڵەیەکە لە دەسەڵاتی ڕەها و حاڵەتی ئاوارتە. ئایا فیلمەکانی تۆ لەسەر ئەگەر و هەل بەندن؟
بێلا تار: هیچ شتێک لە فیلمەکانی مندا ئاوارتە و بێمەبەست نییە. من ڕقم لە دۆخی ئاوارتەیە. بەگشتی دەزانم سەرلەبەری فیلمەکانم لە سەرەتاوە تا کۆتایی، بۆ چییە و چۆنە. کاتێک چاوەکانم لێک دەنێم، تەواوی فیلمەکە دەبینم. دەزانم سیناریۆ چییە، دەزانم فەزای نمایش چییە و دەشزانم ئەکتەرەکان کێن. ئەگەر شتێک بگۆڕم تەنها لەبەر ئەوەیە دەمەوێت هەل و دەرفەتێک بە ئەکتەرەکان ببەخشم تاکوو سروشتی و سەنجڕاکێش ڕۆڵەکانیان بەرچەستە بکەن. من زۆر بە تووندی چاودێریی ئیشی کامێرا دەکەم.
پرسیار: ئەگەر تۆ بەتەواوی دەزانیت چیت دەوێت، ئەی کەواتە پڕۆسەی ئەدیتی فیلم(Editing Play)  چ ڕۆڵێک دەبینێت لە فیلمەکانی تۆدا؟
بێلا تار: ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە. ئیدیتۆرەکەمان لە هەموو قۆناغەکانی وێنەگرتندا ئامادەیە و چاودێری پڕۆسەکە دەکات [پڕۆسەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە].
پرسیار: ئەی لەبارەی سیناریۆوە چی دەڵێیت؟ تۆ دووبارە بە هاوبەشی لەگەڵ لازلۆ کرازناهۆرکای  (Laszlo Krasznahorka) کارت کردەوە، ئەو کەسەی کە پێشتریش لە چەند فیلمێکی جیاوازدا پێکەوە کارتان کردووە. ئایا جەنابی کرازناهۆرکای لە وێنە بینراوەکاندا هیچ کاریگەری و دەور و نەخشێکی هەیە؟
بێلا تار: نەخێر. لازلۆ کرازناهۆرکای بەرپرسیارە لە وشەکان (Text)، و منیش بەرپرسیارم لە وێنەکان(Image)  . ئەوەی ئەو ڕایدەپەڕێنێت کاری ئەدەبییە و منیش پێویستە ئەو کارە ئەدەبییە لە زمانی سینەماییدا بەرجەستە بکەمەوە. ئەوەی گرنگە زمانە سینەمایییەکەی منە، بەڵام تێکستەکەش لەڕووی ڕۆحییەوە یاریدەم دەدا تاکوو وێنە شیاو و گونجاوەکان بدۆزمەوە.
پرسیار: بیرۆکەکە چۆن چەکەرەی کرد؟
بێلا تار: سروشتی کاری ئێمە بەم شێوەیەیە؛ دادەنیشین و دەربارەی بیرۆکەیەک وتووێژ دەکەین. پاشان ئەو بیرۆکەکە یاداشت دەکات و ئیدی دەست دەکەین بە کارکردن لەسەر بیرۆکەی دەستنیشانکراو. بەڵام بۆ ((ئەسپەکەی تۆرین))، ئەوەی ئەو نووسی پتر تام و بۆی ڕۆمانێکی دەدا وەک لە سیناریۆی فیلمێک.
پرسیار: بیرۆکەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە کەی لەدایک بوو؟
بێلا تار: لازلۆ کرازناهۆرکای چیرۆکێکی کورتی دەربارەی ئەو ڕووداوە نوسیبوو کە بۆ فرێدریک نیتچە هاتەپێش. ئەوەی کە دوای ڕووداوەکە چی بەسەر ئەسپەکەدا هات و، فیلمەکەی ئێمەش بەتەواوی لەبارەی ئەو پرسیارەوەیە؛ وەڵامە فەنتازییەکەی ئێمە بۆ ئەو پرسیارە.
پرسیار: ڕاگەیاندنی رێککەوتی فیلمەکە چەندین جار دواخرا. ئەو کێشانە چی بوون هاتنە ڕێتان؟
بێلا تار: ئەو کێشانەی هاتنە پێشمان پەیوەندییان بە بارودۆخی کەشوهەواوە هەبوو لەو شوێنانەی وێنەمان تیادا دەگرتن. تەواوی ڕووداوەکانی فیلمەکە لە شەش ڕۆژدا ڕوویان دەدا، و ئێمەش پێویستمان بە هەمان کەشوهەوا هەبوو لە تەواوی کاتی وێنەگرتندا. هەر لەبەر ئەوەش ئێمە چەندین جار دەستمان لە وێنەگرتن هەڵگرتوو و دوامانخست.
پرسیار: ئایا لەو ماوەی هەڵپەساردنەدا چیرۆکی فیلمەکە هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا هات؟
بێلا تار:  نەخێر. ئەو دابڕانانە زیاتر کردەکی(Practical)  بوون و کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر چیرۆک و بیرۆکەکەی من نەبوو.
پرسیار: تۆ زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانەدا کار دەکەیت کە پیشەگەرانە ئەکتەر نین. تێڕوانینتان دەربارەی ڕۆڵبینین چییە؟
بێلا تار: بە بڕوای من، ئەوانەی پیشەگەرانە ئەکتەرن لە ڕاستیدا نازانن ڕۆڵ ببینن. من هەمیشە بە ئەکتەرەکانم دەڵێم لەبریی ئەوەی نمایش بکەن، کردار بنوێنن. من وەک فیلمسازێک دەبێت هەلومەرجێکی شیاو بۆ دیمەنەکانم بخولقێنم. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە ئەکتەرێکی جیهانی دەتوانێت شانبەشانی ژنێک ڕۆڵ ببینێت کە لە کارخانەیەکدا کار دەکات و هەرگیز ئەزموونی ڕۆڵبینینیشی نەبووە پێشتر؛ ئەوان لە هەمان بارودۆخدان، و دەبێت گوێ بۆ یەکتر ڕادێرن. ئەگەر ئەوان گوی بۆ یەکتر ڕادێرن، ئەوا دیمەنەکە زۆر واقیعی دەبێت.
پرسیار:  تۆ جارێک لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانتدا دەڵێیت حەز ناکەیت بینەرەکانت لە کاتی تەماشاکردنی فیلمەکەتدا زۆر بیر بکەنەوە. ئایا وا هەست دەکەیت ڕەخنەکردنی فیلم لە ڕێبازی بەرهەمەکەی تۆ خافڵ دەبێت؟
بێلا تار: ئەو ئیشی من نییە لەبارەی فیلمەکانەوە بنووسم. دڵخۆش دەبم ئەگەر کەسێک فیلمەکانی منی بەدڵ بێت و پەسەندی بکات. خۆ ئەگەر کەسێکیش بە دڵی نەبوو، ئەوا دەبێت قەبوڵی بکەم. من نامەوێت هیچ شتێک بەسەر ڕەخنەگراندا بسەپێنم. دوای ئەوەی لە کۆتاییی فیلمەکەدا گڵۆپەکان هەڵدەکرێن، ئیتر ئیشی من تەواو دەبێت. پاشان دەبێت هەرکەسە و بە شێوازی خۆی پەیوەندی لەگەڵ فیلمەکەدا دروست بکات.
پرسیار: ئەو شتە گرنگە چییە کە دەتەوێت لە فیلمەکانتدا پیشانی بینەرەکانی بدەیت؟
بێلا تار: شتێکی گرنگ کە هەمیشە گەرەکم بووە لە فیلمەکانمدا نیشانی بدەم، خەڵک بووە. زۆر جار ڕێک کەوتووە ئێمە توانای ڕاپەڕاندنی کارێکمان هەبووە، بەڵام کۆمەڵگا و ژینگەکەمان بوونەتە بەربەست لە بەردەمماندا. دەمەوێت ئەوە نیشان بدەم کە هەموو کەس شایستەیی و مافی ئەوەی هەیە ژیانێکی بەختەوەرانە بژی. لە دونیای ئێمەدا ئەمە شتێکە هەمیشە گەرەنتی نەکراوە، هەر بۆیە دەمەوێت ئەو ڕاستییە بیری مرۆگەل بهێنمەوە کە هەمووان یەکسانن. ئەوەی کە خودی منیش دەیکەم چاودێریکردنی خەڵک نییە، چونکە منیش یەکێکم وەک ئەوان و جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکەم.
پرسیار: تۆ هەمیشە تێڕوانینێکی زۆر ڕەخنەییت دەرهەق بە زمانی سینەماییی باو هەبووە. ئایا کێشەی سینەمای باو لە چیدایە؟
بێلا تار: کێشەکە ئەوەیە زۆرینەی فیلمەکان یەک هیرارکیەتیان هەیە لە کارکردندا؛ ئەکشن، کەت، ئەکشن، کەت. ئەوان تەنها سەیری هێڵی چیرۆکەکە دەکەن. بەڵام چیرۆک خۆ هەر تەنها کردەی مرۆڤەکان نییە، هەمووشتێک دەشێت چیرۆک بێت. کەسێک کە لە سووچێکدا وەستاوە دەشێت چیرۆک بێت. شتگەلی زۆر هەن کە لە ژیانی واقعیدا گرنگ و بەنرخن بەڵام فیلمسازەکان وەک شتگەلی بێزارکەر نمایشیان دەکەن. من لەو باوەڕەدا نیم ئەم شتانە مایەی بێزاری بن. من لە فیلمەکانمدا، دەمەوێت زیاتر لە ژیانەوە نزیک بم وەک لە سینەما.
پرسیار: تۆ خۆت وەک بەشێک لە سینەمای هەنگاری دەبینیت؟
بێلا تار: بێگومان من هەنگاریم و زۆر بەختەوەریش دەبم ئەگەر توانیبێتم شتێکم بۆ هەنگاریا کردبێت، بەڵام نامەوێت بەشێک بم لە بازرگانی سینەمای هەنگاری. پێم وایە هەمیشە شتێکی جیاوازتر بووم.
پرسیار: بەڕێزت بەیاننامەیەکت واژۆ کردووە کە لەلایەن فیلمسازە هەنگارییەکانەوە دەرکراوە کە تیایدا ڕەخنە لە سیستمی سەرلەنوێ دامەزراوی سینەمای هەنگاری دەگرن. دەکرێت کەمێک لەبارەی ئەو کێشەیەوە قسەمان بۆ بکەن؟
بێلا تار: حکوومەتی هەنگاریا کەرتی سینەمای لە ناوەندی هەموو کەرتەکانی دیکەدا دانابوو. تا ئێستاش، ئێمە بزاوتێکی بزۆکمان هەبوو کە لەلایەن دەوڵەتەوە دامەزرابوو و زۆر دیموکراسییانەش کارەکانی خۆی ڕادەپەراند. جۆرە ڕێکخستنێکی وای هەبوو کە هەرکەس دەیتوانی بێتە ناویەوە. ئەمێستاش هاتوون دامەزراوەیەکی سینەمایی تایبەت بە حکوومەتی هەنگاریایان دامەزراندووە کە دەست دەگرێت بەسەر کەرتی سینەمادا، و ئێمەش نیگەرانی ئەوەیەن کە ئەو سیستمە پلوڕالەی کە هەمانبوو وا بەرەو لەناوچوون دەڕوات. لەو کاتەوەی کە یاسای میدیا دەرچووە، تارمایییەک بەسەر ژیانی کولتووری هەنگارییەوە دەسووڕێتەوە و هەر ئەمەشە ئێمەی فیلمسازانی تەواو نیگەران کردووە.
پرسیار: دوای فیلمی ئەسپەکەی تۆرین چی ڕوو دەدات؟
بێلا تار: پێم وایە ئەم فیلمە پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە ناو کارەکانمدا. من ٣٤ ساڵ بەر لە ئێستا، بە کارکردن لە یەکەم فیلممدا دەستم پێ کرد. ئەوە ماوەیەکی ئێجگار دوورودرێژە، و ئەم فیلمەش شتێکی گۆڕیوە. ئیتر بازنەکە داخرا.
زۆر سپاس بۆ قەبوڵکردنی ئەم چاوپێکەوتنە
١٥ فێبریوەری ٢٠١١
سەچاوە
The post دەربارەی فیلمی ئەسپەکەی تۆرین appeared first on ژنەفتن.