ڕانان Archives - ژنەفتن

ڕانانێک لەسەر کتێبی “ئاوەژووکردنی واقیع” لە نووسینی ئەفسانە موستەفا
کتێبی “ئاوەژووکردنی واقیع”ی ئەفسانە مستەفا، بەرهەمێکی ڕەخنەگرانەیە کە لە بنەڕەتدا هەوڵێکی جدییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانی تێڕامان و ئایدیۆلۆژیکییەکانی کۆمەڵگە، تایبەتی کۆمەڵگەی کوردستان لە سەردەمی ئێستادا. ئەم کتێبە کۆکراوەیەکە لە وتار و شیکردنەوە لەبارەی ئایین، سیاسەت، ئازادی و ناسنامە، کە هەموویان لە چوارچێوەی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە واقیعی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی کوردستان دێنە پێشەوە. نووسەر بە زمانێکی ڕوون و بێ دوودڵی دەست دەخاتە سەر پرسیارە بنەڕەتییەکان کە کۆمەڵگەی کوردستان ساڵانێکی زۆرە لەگەڵیدا ململانێ دەکات، وەک جیاوازی نێوان ئایین و ئایدیای سیاسی، پەیوەندیی دیکتاتۆر و ئایین، شوێنی تاکایەتی و عەقڵ، لە کۆمەڵگەیەکدا کە هێشتا لە چنگی بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتی و ترسی ئایینی، ڕزگاری نەبووە.

یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکە مامەڵەیە لەگەڵ پرسیاری “ئایا ئیسلام سیاسییە؟” کە لە ڕاستیدا پرسیارێکی بنەڕەتییە لە باسی ئێستای کوردستان و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەفسانە بە وردی شیکردنەوەی ئەو فکرە دەکات کە دەڵێت “ئیسلام دین و دەوڵەتە” و بە بەڵگە مێژوویییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسلام سەرەتا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دامەزراندنی سیستەمێکی سیاسی نەبووە بەڵکوو ئەمە لێکدانەوەیەکە کە لەلایەن بەرپرسە سیاسییە ئایینییەکانەوە، کە بەرژەوەندیخوازانە بەکار هاتووە. ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو شتانەی ئەمڕۆکە وەک خیلافەت و دەوڵەتی ئیسلامی بە شێوەی ئێستا تێیدا باس دەکرێن، دروستکراوی مێژووی سیاسین. کە خودی ئەمەش ڕەخنەیەکی ڕاستەوخۆیە لە بزووتنەوە ئیسلامییە سیاسییەکان لە کوردستان، ئەوانەی کە بە ناوی ئایین هەوڵی دەستبەسەراگرتنی دەسەڵاتیان داوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک ترسە دینی و ئایینییەکانیان بەکار هێناوە وەک ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە.

لە هەمان کاتدا،  نووسەر لە بەشێکی ترەوە بە قووڵی دەچێتە ناو شیکردنەوەی پەیوەندیی نێوان دیکتاتۆر و ئایین، کە بە بڕوای من یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی کتێبەکە. ئەفسانە مستەفا بە شێوەیەکی نوێ سەیری ئەم پەیوەندییە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیکتاتۆر و خودا هەردووکیان ڕۆڵێکی هاوشێوەیان لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا هەبووە. هەردووکیان “بێ تێڕامان”ن، لە سەرووی یاسان و بە “پیرۆز” دادەنرێن. ئەم باسە ڕوونکردنەوەیەکی جیاوازە بۆ ئەوەی کە بۆچی گەلانی رۆژهەڵات بە ئاسانی خۆیان ملکەچی دەسەڵات دەکەن. چونکە لە منداڵییەوە فێرکراون کە پرسیار نەکردن، بەهایەکی ئەخلاقییە. کاتێک منداڵێک فێر دەبێت کە نابێت پرسیار لە خودا و پێغەمبەر و ئایین بکات، بە شێوەیەکی سیستماتیک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پرسیار لە بەرپرس و دەسەڵاتدار و دیکتاتۆر نەکات. هەر ئەم شیکردنەوەیە تیشک دەخاتە سەر ڕەگی کۆمەڵناسی و دەروونیی دیکتاتۆریەت لە کوردستاندا، کە تەنها بە گۆڕینی ڕژیم و دامەزراوە چارەسەر ناکرێت، بەڵکوو پێویستی بە گۆڕانێکی قووڵ لە بیرکردنەوە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.

بەشێکی گرنگی دیکەی کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ باسی تاکایەتی و گرنگی عەقڵ، کە لە ڕاستیدا ناوەندی هەموو بابەتەکانی ترە. نووسەر جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاک نابێت خۆی لە هزری کۆمەڵگە بخاتە دواوە، دەشڵێت کە تاکایەتی و ئازادیی بیرکردنەوە بنەمای گەشەکردنی هەر کۆمەڵگەیەکە. ئەو ڕەخنە لەو کولتوورە دەگرێت کە دەیەوێت تاک بتوێنێتەوە لەناو “پۆل”دا، جا ئەو پۆلە هۆز بێت یان حزب یان ئومەت و یان خێڵ. کە وای لێ بکات هەست بە بەرپرسیاریەتیی کەسی نەکات. کە بێگومان ئەمەش لە کۆمەڵگەی کوردستاندا کە تا ڕادەیەک هێشتا کولتووری هۆزایەتی و خێڵەکی و حزبایەتی بەهێزە، ئەم باسە تایبەتمەندیی گرنگی هەیە. زۆر جار تاکی کورد بە ئازاد هەڵبژاردنی تاکەکەسی خۆی ناژی، بەڵکوو بەپێی ویست و هەڵبژاردنی بەرانبەرەکەی دەژی کە ئێستا باسم کرد. ئەمە واتە کە سیستەمێک دروست بووە کە مەترسی هەیە بۆ سەر هزری تاک و بیرکردنەوە. نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە هەر لەم پەیوەندەدا ئیسلامی سیاسی بەشێوەیەکی ئەرێنی، ئەم کولتوورە گەشە پێدەدات و تاک دەخاتە ناو گۆڕەپانێکەوە کە تێیدا “خودی کەسی” ون دەبێت.

لەو سێ بەشەی کە کتێبەکەی تێدا دابەش بووە، بەشی دووەم بە تایبەتی سەرنجڕاکێشە، کە تێیدا باسی پەیوەندیی نێوان ئەفسانە و ئایین دەکات. نووسەر بە وردی شیکردنەوەی ئەوە دەکات کە چۆن زۆرێک لە باوەڕە ئایینییەکان بنەڕەتیان لە ئەفسانەی کۆندا هەیە و چۆن بەکار هاتوون بۆ ڕوونکردنەوەی دیاردە سروشتییەکان کە مرۆڤی کۆن نەیدەزانی. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە ئایین لە سەرەتادا وەڵامدانەوە بوو بۆ ترسی مرۆڤ لە سروشت و لە نەزانین، وە لە ڕێگەی چیرۆک و ئەفسانەوە هەوڵی ڕوونکردنەوەی جیهانی دەدا. بەڵام کاتێک ئەم ئەفسانانە گۆڕان بە “وەحی ئاسمانی” و نەیانهێشت کەس پرسیاریان لێوە بکات، ئەوە بوو کە ئەمانە بوونە ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ. چونکە بەپێی بنیاتە ئەپیستمۆلۆژیکییەکانی زۆر لە باوەڕە ئایینییەکان، ئەمە ڕەخنەیەکی قووڵ و بڤەیە. بەڵام لە هەمان کاتدا نووسەر جیاوازی نێوان ئایینی تاکەکەسی و ئایینی سیاسی دەردەخات و دەڵێت مەبەستی ڕەخنەگرتن لە ئایینی سیاسییە، نەک لە باوەڕی تاکەکەسی.

یەکێکی دیکە لە خاڵە جێگەی گفتووگۆکان لە کتێبەکە، باسی “نیشتمان یان ئایین”ە. کە لە ڕاستیدا قەیرانێکی ناسنامەیی گەورەیە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا. ئەفسانە مستەفا ئاماژە بەوە دەکات کە لە مێژووی کوردستاندا، زۆر جار ئایین بەکار هاتووە وەک ئامرازێک بۆ لەناوبردنی هەستی نیشتمانپەروەری. ئەو بە نموونەی قزڵباشەکان ئاماژە دەکات کە چۆن بە ناوی ئایین شەڕی دژی نیشتمانیان دەکرد. کە ئەمەش پرسیارێکی خستووەتە بەردەم کۆمەڵگەی کوردستان کە هێشتا بێ وڵامە، کە ئایا ئەولەویەت بۆ کوردایەتییە یان بۆ موسڵمانیەتی؟ بۆ نیشتمانە یان بۆ دین؟ نووسەر بە ڕوونی دەڵێت کە ئەم دوو هاوسەنگییە نابێت لە دژایەتیدا بن، بەڵام ئایینە سیاسییەکان بە دروشمی “ئومەتی ئیسلام” هەوڵیان داوە نیشتمانپەروەری بخەنە خوارەوە و تاکی کورد لەنێوان ئەم دوو ناسنامەیە بهێڵنەوە. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەردەمی ئێستادا، زۆرێک لە کوردان هێشتا لە ئەنجامی ئەم شڵەژانە دەناڵێنن و نازانن کە ئایا خۆیان بە کورد پێناسە بکەن یان بە موسڵمان، یان بە هەردووکیان و ئەگەر بە هەردووکیان، ئەوا کامیان لە کاتی پێکداداندا، ئەولەویەت دەبێت؟

لە درێژەدا کتێبەکە لە بەشێکی کورتدا ئاماژە بە چەمکی “پێداگۆگیی ستەملێکراوان”ی پاولۆ فرێری دەکات، کە لە ڕاستیدا خاڵێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە چارەسەری ئەم قەیرانە. فرێری دەڵێت کە ڕزگاری ستەملێکراوان تەنها لە ڕێگەی دیالۆگ و هۆشیاری دێت نەک لە ڕێگەی گۆڕینی ستەمکارێک بە ستەمکارێکی تر. ئەمە ڕەخنەیەکی قووڵە لە زۆرێک لە شۆڕشە سیاسییەکانی رۆژهەڵات کە تەنها دیکتاتۆرێکیان بە دیکتاتۆرێکی تر گۆڕی بەڵام سیستەمی هزری و کۆمەڵایەتی هەر بە شێوەی کۆن مایەوە. بۆیە ئەمڕۆکە سیستمی پەروەردەیی لە کوردستاندا هێشتا لەسەر بنەمای “بانکی زانیاری”یە واتە مامۆستای ئایینی زانیاری دادەڕێژێت و قوتابی وەریدەگرێ بەبێ ئەوەی هیچ ئازادییەکی بیرکردنەوە یان ڕەخنەگرتنی پێ بدرێت. ئەمەش بەو واتایەی کە نەوەی نوێ هەر بە هەمان شێوازی نەوەی پێشوو فێر دەکرێن و قەیرانەکە درێژەی دەبێت. نووسەر پێی وایە کە تاکوو ئەم سیستەمە نەگۆڕێت و تاکوو خەڵک فێری بیرکردنەوە و پرسیارکردن نەبن، هیچ گۆڕانێکی ڕاستەقینە ڕوو نادات.

لە ڕووی پەیوەندیدان بە واقیعی ئێستای کوردستانەوە، پێشم باشە ئەوە بڵێم کە ئەم کتێبە دەتوانرێت بە ئاوێنەیەک بزانرێت کە ناخی کۆمەڵگەی کوردستان تێدا ڕەنگ دەداتەوە. کوردستانی ئێستا کۆمەڵگایەکە کە بە دوو ئاراستەی تەواو جیاواز دەکێشرێت. لە لایەک، بەشێک لە گەنجان بەرەو سیکۆلاریزم و مۆدێرنیزم ڕۆیشتوون و هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەیەک بنیاد بنێن کە لەسەر بنەمای ئازادیی تاک و جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەتە. لە لایەکی ترەوە، بەشێکی تری کۆمەڵگە هێشتا لە چنگی کۆنەپەرەستی ئایینی و ترسی گوناهدان و بەشێکی تریش ڕۆیشتوون بەرەو ئیسلامی ڕادیکاڵ. ئەم دابەشبوونە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی گەورەی دروست کردووە کە لە هەموو ڕووەکانی ژیانی ڕۆژانەدا دەبینرێت. وەک لە جل و بەرگەوە بگرە تاکوو سیاسەتی بەڕێوەبەری، پەروەردە تاکوو تەنانەت پرسی ئابووریش.

ئەوەش بڵێم یەکێک لە باسە نائاشکراکانی کتێبەکە کە ڕاستەوخۆ باسی ناکات بەڵام لە نێوان دێڕەکاندا هەستی پێدەکرێت، باری ژنانە. کاتێک نووسەر باس لە تاکایەتی و ئازادیی بیرکردنەوە دەکات، ئەمە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر باری ژنانیش لە کۆمەڵگەی کوردستاندا هەیە. ژنانێک کە زۆر جار لە مافی بیرکردنەوە و بڕیاردانی سەربەخۆ بێبەش کراون. کاتێک باس لە ئەوە دەکات کە سیستەمی پەروەردە تاک فێری “فەرمانبردن” دەکات، ئەمە دوو ئەوەندە قورسایی لەسەر ژنان دەکات کە لە منداڵییەوە بۆ هەر شتێک زیاتر فێری بێدەنگی و ملکەچی دەکرێن. چونکە کاتێک باس لە ترسی ئایینی دەکات واتە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ڕێگەی ترسی گوناه و دۆزەخەوە، ژنان کۆنترۆڵ دەکرێن. بۆیە ئەگەرچی کتێبەکە بەشێکی تایبەتی بۆ پرسی ژنان لەم بابەتەدا، تەرخان نەکردووە، بەڵام لام وایە هەموو بابەتەکانی پەیوەندییان بە ئازادیی ژنانەوە هەیە.

لە ڕووی زمانەوانییەوە کتێبەکە لە نێوان زمانی ئاکادیمی و زمانی ڕۆژانەدا دێت و دەچێت. ئەفسانە موستەفا بە زمانێکی ڕوون دەنووسێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بەکارهێنانی سەرچاوەی جیاواز لە فیلسوف و بیرمەندان وەک کانت، سۆکرات، فرێری، ماکیاڤێلی و زۆری تر، قووڵاییی تیۆرییەکی بە کتێبەکە دەبەخشێت. ئەمە واتەی ئەوەیە کە کتێبەکە لە یەک کاتدا دەتوانێت بۆ هەردوو گرووپ سوودبەخش بێت: بۆ خوێنەری ئاسایی کە دەیەوێت لە بابەتە ئایینی و سیاسییەکان تێبگات و بۆ توێژەر و ئەکادیمیسیەن کە بەدوای شیکردنەوەیەکی قووڵتردا دەگەڕێت.

لە کۆتاییدا، بێگومان بەپێی خوێندنەوەی هەر کەسێک و ئەو لایەنە ڕەخنەییانەی کە هەیانە، بەڵام پێم باشە سەرەڕای هەر شتێک، بڵێم کە کتێبەکە بەهایەکی گەورەی هەیە. یەکەم جار نییە کە کوردێک دەست دەخاتە سەر بابەتی ڕەخنەگری ئایینی، بەڵام شێوازی مامەڵەکردنی ئەفسانە موستەفا یەکەم وەک تاکێکی کورد و دووەم وەک ژنێکی کورد لەگەڵ ئەم بابەتە جیاوازە. کتێبی “ئاوەژووکردنی واقیع” هەوڵێکی ئازایانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانەکانی کۆمەڵگای کوردی. لە سەردەمێکدا کە زۆر کەس دەترسن لە قسەکردن لەسەر ئایین و سیاسەت، ئەفسانە مستەفا بێ ترس و بێ دوودڵی ئەم بابەتانەی خستووەتە ڕوو. ئەو ڕەخنە لە بەکارهێنانی سیاسیی ئاین دەگرێت، لە ئەوانە دەگرێت کە بە ناوی خودا دەسەڵات دەست دەخەن، نەک لە ئەوانەی کە تەنها وەک تاکی موسڵمان هەڵسوکەوت دەکەن. بۆیە ئەو ڕەخنە لە سیستەم دەگرێت، نەک لە تاک.

لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگەی کوردی لە شڵەژانێکی ناسنامەیی کەوتووە، ئەم کتێبە ڕێگەیەکی سێیەم پیشان دەدات: نە بەرەو لایەنیزمی ڕەق و توند، نە بەرەو کۆنەپەرەستی کوێر، بەڵکوو بەرەو بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە کە ئایین و مۆدێرنیزم، ناسنامە و ئازادی.

واقیعی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە وتووێژی ئەم جۆرە هەیە. پێویستە کە تاکەکان تێیدا بتوانن بە ئازادی بیر بکەنەوە، پرسیار بکەن و ڕەخنە بگرن. تەنانەت لە “پیرۆزترین” بابەتەکان. ئەم کتێبە هەنگاوێکە کە بۆ داهاتووی کوردستان زۆر گرنگە. چونکە داهاتووی کوردستان لە دەستی ئەو نەوەیەدایە کە فێری بیرکردنەوەو تێڕامان دەبێت، نەک فێری دووپاتبوونەوە.

The post ڕانانێک لەسەر کتێبی “ئاوەژووکردنی واقیع” لە نووسینی ئەفسانە موستەفا appeared first on ژنەفتن.

بەردینە؛ گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌ حه‌یران
هەرجارەی بە شێوەیەکی جیاواز بەر بەرهەمێکی سه‌یدقادر هیدایەتی دەکەوین. بەتایبەتی لەڕووی بنەماکانی گێڕانەوە، کارەکتەر، زمان. بەردینە دوایەمین بەرهەمی ئەم نووسەرەیە و لەم ساڵدا لە چاپەمەنیی خانی بڵاو کراوەتەوە.

سەرەتای ڕۆمانەکە بەر کارەکتەرێک ده‌كه‌وین كه‌ ڕەبەن و بێ ماڵ، پەناهەندە لە خاکی خۆیدا، کەسێک کە هەمەکارەیە، واتە هەندێک جار مەلا، بانگبێژ، حەکایەتخوان و کاری تریش، بەڵام نازناوی (فەقێ بەیتان) وەکوو ناسنامەی خۆی دەردەخات، لای خوێنەر، و هاوگوندییەکانیش.

بەڵام سەرەتای دەستپێکی ڕۆمانەکە، وا دەزانین گوێ لە حەیران، یان بەیت و لاوک دەگرین، وەک هەموو ئەو چیرۆکی خۆشەویستییانەی حەیرانبێژان بۆمانی دەگێڕنەوە.

ئەوەی لەم بەشەی دەستپێکدا بەری دەکەوین، نائاسایی و ناباو دەخوێنرێتەوە، کەش و بەکارهێنانی زمانێکە کە وا دەزانم قووڵ بە یادەوەریی ئێمەوە گرێ دراوە، واتە هەمان یادەوەریی چیرۆک و بەسەرهاتی ناو حەیران و بەیتان.

لەگەڵ ئەوەشدا تاکە شتێک لەوانەیە ببێتە کێشە بۆ خوێنەر، بەکارهێنانی زمانێکە بەئاسانی و یەکجار و یەک جۆر خوێندنەوە، تێی ناگەین و خورت دەمێنێتەوە. زمانێک کە خوێنەری ئەمڕۆ لەوە دەچێ کەمتر توانا و سەلیقەی وردبوونەوەی هەبێت لێی، چ جای ئەوەی بە یەکجار لێی تێبگات. ئەوەی بەردینە جیا دەکاتەوە، بوونی ئەو یاریکردنە پڕ ئازادییەیە نووسەر دەیکات و سەرکەوتووش بووە تێیدا. یەکێک لە هۆکارەکانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە زمانە، دەگەڕێتەوە بۆ ڕوودانی ڕووداوەکان لە زەمەنێکی مێژووییی کۆندا، دروست لە سەرەتای ویستی سەربەخۆبوونی قەڵای دمدم، وەک ئەوەی نووسەر بیەوێت دڵنیامان بکاتەوە کە سەربەخۆبوون، واتە بوونی زمانێکی سەربەخۆ و لە زمانی کەسنەچوو.

هەروەها ئێمە لەنێوان تاڵێکی باریکی حەکایەتی شارێ و بەنگین لەلایەک، و حیکایەتی کوڕ و دایکەکەدا، جۆرێک لەیەکچوون و نزیکبوونەوە دەبینین.

ڕووبەرگی ڕۆمانی “بەردینە”ی “سەیدقادر هیدایەتی”، چاپەمەنیی خانی ٢٠٢٢

لێرەوە هەوڵ دەدەم بەشەکانی تری ڕۆمانەکە وردتر باس بکەم.

لە بەشی دووەمی ئەم ڕۆمانەدا، سەیدقادر وەک لێزانێکی شارەزای مێژووی وڵاتی فارس و دەسەڵات و ستەمەکانی، لە گفتوگۆی نێوان گودروون و بایاقوبدا لە لایەک، و لەلایەکی ترەوە گودروون و سەیدای مامۆستای یەکەمیدا، قەبارەی ئەو ستەم و ناشیرین سەیرکردن و زوڵمەمان بۆ دەگێڕێتەوە، فارس و شیعەکان چ لە لایەنی سیاسی و چ لە لایەنی ئایینییەوە بەرانبەر کوردان و نەتەوە جیاوازەکانی تر پەیڕەویان کردووە.

ناوهێنانی قزڵباشان و جامانەسووران و شاهەباس و باوباپیرانی، کۆی ئەو ڕقە مانیفێست دەکات، کە تا ئێستا و چەندین دەیەی تریش درێژ دەبێتەوە.

دەستپێکی بەشی یەکەم، ئێمە وەک گێڕانەوەی چیرۆکی حەیران و لاوک، لەگەڵ ئەفسانە و چیرۆکی پێش خەوتنان بەرخورد دەبین.

بەڵام ڕووداوەکانی بەشی دووەم و ڕاست وەگەڕانی چیرۆکی شارێ و بەنگین، گواستنەوەیە لە قۆناغی ڕووداو بۆ ئەفسانە، واتە لە بەشی یەکەمدا، ئێمە لەگەڵ ئەفسانە یان داستانێکی گەورەی خۆشەویستیدا لە دەوروبەر و سەردەمی قەڵای دمدمدا مامەڵە دەکەین، بەڵام کاتێک ئەم ئەفسانەیە دەبێتەوە بە ڕاستی، کاتێک دەزانین شارێ هەمان قەمەرتاجی دایکی گۆدروونی کوڕ، و بەنگین هەمان گودروونی باوکە، لە قۆناغی ئەفسانەوە دەگوێزینەوە بۆ قۆناغی ڕووداوی ڕاستەقینە و ناومێژوو و بەروار. ئەمە جگە لەوەی پێدان و بەکارهێنانی ئەو زمانە، چ لە ئەفسانە و چ لە ڕووداوەکەشدا، جەختکردنەوەیە لە بوونی زمانێکی کوردیی یەکگرتوو لە سەردەمی ڕووداو و خیانەت و ناسۆرییەکانی میرخان و قەڵای دمدم. وەک ئەوەی نووسەر پێمان بڵێت، سەردەمی سەربەخۆبوونی قەڵای دمدم تەنها سەربەخۆییەکی سیاسی و میرایەتی و کوردایەتی نییە، بەڵکوو سەربەخۆییی زمانیشە، سەربەخۆبوونی کورد و دەرچوونە لەو درۆ و هەڵبەستراوانەی خەلیل پاشا و شاهەباس و دامودەزگای دەسەڵاتی فارسەکان و سەیداکانی شیعە، بۆ کوردیان دادووریوە بەوەی کوردان بێچووە مار و بەچکە جنۆکەن.

بێچووە مار و نەوەی جنۆکە، دوو قێزەونترین تۆمەتێکە بەرانبەر کورد بە درێژاییی مێژووی فارسی سەفەوی و تورکی عوسمانی درێژ دەبێتەوە، هەروەها نووسەر زۆر لێزان و وەستایانە لەسەر ئەم دوو تۆمەتە مێژوویییە کاری کردووە و لە بەشە جیاوازەکانی (بەردینە)دا، زوو زوو دەچێتەوە سەری.

خوێندنەوەی بەردینە بەتەنها گێڕانەوەی ئەو دوژمنکاری و داخ لەدڵبوونەوەی شاسمایل و شاهەباس و فارسەکان نییە بە تەنها بەرانبەر بە کورد، بەڵکوو نهێنیی هەموو ئەو ماوەیەشمان پێ دەڵێتەوە کە کورد هەرجارێک بۆ بەهێزکردن و فراوانکردن، یان بۆڕدان و شکاندنی میران و برایانی خۆی، پەنای بردووەتە بەر دەسەڵاتەکانی سەفەوی یان عوسمانی، تەواو وەک ئەوەی لە ئێستا و لە مێژووی تازەی بزووتنەوەی کوردایەتی لە باشووردا باوە. گێڕانەوە بەم شێوەیە و بیرهێنانەوەی نەخشە و داخ لەدڵبوونی کڵاوڕەش و کڵاوسوورەکان، گەڕانەوەیە بۆ ئەو پەنابردن و داوای فریادڕەسییەیە بە درێژاییی مێژوو، کوردەکان بەرانبەر یەکتری کردوویانە و دەیکەن.

لە بەشی سێیەم و چوارەم بەدواوە، هیدایەتی ژیانی تایبەتی شاهەباس و حاتەم بەگ و ڕێوڕەسمی ناو کۆشک و نهێنییەکانیمان پێ دەناسێنێت، ژیانی شاهانەی شاهەباس، خزمەتگوزار و بەردەست و کەنیزەکان، لەم بەشانەدا ئەوەی دەبێ لەسەری ڕابووەستین و بەشێکی گرنگی ڕۆمانەکە پێک دەهێنێت، خواردنەوەی ئاوە لە کەللەسەردا.

چونکە ئەم ڕۆمانە بە پلەی یەکەم کار لەسەر هەوڵی سەربەخۆییی کوردەکانی ناوچەی شنۆ دەکات، بەتایبەتی لە سەردەمی ویستی سەربەخۆییی کەسێتییەکی مێژووییی زیندوو بە ناوی (میرخان) یان وەک ئەوەی باوە (خانی لەپزێڕین)، کە دواجار دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان شاهەباسی سەفەوی (یان شاعەباسی یەکەم) و گەلەکۆمەی کوردەکانی تری سێبەری ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و کۆکردنەوەی هێزەکان و هێرشکردنە سەر میرخان و قەڵای دمدم، دواجار ئەو داستانە مێژوویییە مەزنەی لێ دەکەوێتەوە کە لە ساڵانی ١٦٠٩ تاوەکوو ١٦١٠ زایینیدا به‌رپا بووه‌.

بەڵام وەکوو ئەدەبیات و بەکارهێنانی ئەم داستانە لە دەقە ئەدەبییەکاندا جگە لە ڕۆمانی (قەڵای دمدم)ی عەرەبی شەمۆ، تا ئێستا هیچ ڕۆمانێکمان بە کوردی نەبووە لەسەر ڕووداو و ناپاکی و بەسەرهاتەکانی تری قەڵای دمدم. ئەمە یەکەمین ڕۆمانێکە چ لە ڕووی زمان و چ لە ڕووی گێڕانەوەی ڕوداوەکانەوە، بەو نزیکی و وردبینییەوە لەبارەی قەڵای دمدمەوە نووسرابێت.

کەسێتی گودروون لەم ڕۆمانەدا، کەسێتی زۆرینەی تاک و سەرکردە و سیاسی و تەنانەت پیاوە ئاینییەکانی کوردیش بووە. ئەم کەسێتییە لێرەدا، هەرچەندە بەهێز و ڕمباز و بەقەڵافەتە، هەرچەندە کەسێتییەکی ورد و دونیادیدەیە، بەڵام دەبینین بە خۆ و بە دایکیشی نەیانتوانیووە مەتەڵی فێڵ و تەڵەکە و ناپاکییەکانی فارس و عوسمانییەکان کەشف بکەن، بەڵکوو بە درێژاییی رۆمانەکە بەر کەسێتییەک دەکەوین کە لە بەرانبەر فێڵ و دەسیسەی فارسەکاندا، بێدەسەڵاتن و خۆشدەست ماونەتەوە، کە ئەمە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە شێوەی جیاواز، تەنانەت لە ئەمڕۆشدا بەردەوامی هەیە. ئەم رۆمانە ناواخنی کەسێتی کوردمان پیشان دەدات، کوردانێک کە بە درێژاییی مێژوو، کەوتوونەتە ژێر دەسیسە و فێڵی فارس و عوسمانییەکانەوە.

لە بەشی شەشەمدا لە زمانی ئەسکەندەرەوە، کە میرزا و نووسەر و مێژوونووسی ئیمپراتۆری سەفەوییە، کۆی ئەو هێرش و پەلامارە دەبیسین کە دەکرێتە سەر قەڵای دمدم، پاش ئەوەی گودروون وەک سیخوڕ دەنێرنە قەڵا، بەڵام دەگیرێت و بە شێت و شێواوی دەینێرنەوە بۆ ئەسفەهان. ئەوەی لە مێژوونامەی ئەسکەندەردا گرنگە، کۆکردنەوەی هێز و خێڵ و عەشرەتە کوردەکانە بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر میرخان و دانیشتووانی کوردی نێو قەڵا. لێرەدا هەمان کارەساتی مێژوویی کۆی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانیمان بیر دەخاتەوە کە هەر لە زووەوە کوردانی داوە بەگژ برایانی خۆیاندا. یەکێک لە گرنگترین ئەو چیرۆکانەی لەم بەشەدا دەیخوێنینەوە، پاش شێت و شەواربوونی گودروون، ئەسکەندەر وەک بەردەستی خۆی بەکاری دەهێنێت، بەڵام لە زۆرینەی بەکارهێنانەکاندا ناتۆرەی پشیلە و کتکەبۆر بۆ گودروونی کورد بەکار دەهێنێت، لە جێیانی دیکەدا وەک مەسینەهەڵگر و دەستشۆر مامەڵە و ناوزەدی دەکات، هەمان مەسینەهەڵگرانێک کە ئەمڕۆش بە چاوی خۆمان دەیبینین، چ لە ناوخۆ و چ بۆ دوژمنانی کوردیش، وەک ئەوەی نووسەر ئەوەمان بیر بخاتەوە کە سیفەتی پشیلە و مەسینەهەڵگر، لە سەردەمی قەڵای دمدمەوە تا ئێستاش و دواتریش درێژ دەبێتەوە.

بەڵام وەک دەزانین لە کۆتاییی ئەو نەبەردییەی میرخان و هاوەڵانی دوای نزیکەی نۆ مانگ هێرشی کۆی تیرە و عەشرەت و دەسەڵاتی بەهێزی شاعەباسی سەفەوی، بە خیانەتێکی هاوڕێی نزیکی میرخان بە ناوی ئەحمەد لێتانی کۆتایی دێت، پاش ئەوەی تاقە سەرچاوەی ئاوی قەڵاکە بە سەفەوییەکان پیشان دەدات، بەڵام یەکێک لە نەبەردییە گەورەکانی ئەم داستانە مێژوویییە، کە نووسەر زۆر بە سەلیقە و وریایی ئیشی تێیدا کردووە، ئەو بەرخۆدان و بەرگرییە بووە ژنانی قەڵا تۆمارییان کردووە، تەنانەت دواجار کە قەڵا دەگیرێت، ژنان بەکۆمەڵ خۆیان لە بەرزایی و هەڵدێرەکانی قەڵاوە دەخەنە خوارەوە بۆ ئەوەی نەکەونە بەردەست سەفەوییەکان. تەنانەت لە دووبارە گرتنەوەی قەڵادا بە سەرۆکایەتی کاک ئاڵی (ئوڵوغ بەگ) و تێوەچوونی گودروون و هەستانەوەی پاش ماوەیەکی زۆری شێتی و شێواوی، بەر کەسایەتییەکی تری داستانەکە دەکەوین بە ناوی (پیرزاد خاتوون) کە لە ماوەی شەش ساڵی داگیرکاری قەڵادا، وەک کەڕ و لاڵ خۆی دەشارێتەوە و دەبێت بە کارەکەر، بەڵام ئەم ژنە، یەکێک دەبێت لە ژنەکانی میرخان، و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گرتنەوەی قەڵا و قەڵاچۆکردنی سەفەوییەکاندا. ئەوەی هیدایەتی زۆر جەختی لەسەر دەکاتەوە، هێز و توانای بەرگری ئەم جۆرە ژنانەیە، بە زمانێکی یەکجار شاعیرانە، کە بەشێکی زۆری لە شێوەی بەیت و بالۆرەی ڕەسەنی کورده‌واریدا، باس لە هەڵوێست و بەرگری و ئازایەتیی ژنان دەکات لەم ڕۆمانەدا.

لە کۆی ڕۆمانەکە و لە فەرهەنگۆکی سیاسییانەی کۆتاییی ڕۆمانەکەشدا، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە سه‌یدقادر هیدایەتی، بەوپەڕی فره‌زانی و شارەزاییەوە، وشە و دەربڕینەکان، کەسایەتییە مێژوویییەکان، ناوی خێڵ و عەشرەت و تیرە و تایەفەکان بەکار دەهێنێت.

ئێمە لە خوێندنەوەی ڕۆمانی بەردینەدا بەر زمانێکی یەکجار شاعیرانە دەکەوین، زمانێک کە نووسەر پێی وایە تەنها بەو زمانە، دەکرێت داستانێکی مێژوویی وا گەورە و پڕجوانی بنووسرێتەوە، زمان لەم ڕۆمانەدا، زۆرترین نزیکایه‌تی لەنێوان زمانی حەیران و لاوک و بەندەوە هەیە، زمانێکە نووسەر هێندە بە سەرکەوتوویی توانیویەتی بەکاری بهێنێت، کە دەکرێت ئەمە تاکە زمانێک بێت بتوانێت لە قەبارەی ئەو داستانەدا بەکاری بهێنین، جگە لەوەی فەرهەنگۆکی وشەکانی لە کۆتاییی ڕۆمانەکەدا نووسیوەتەوە، بەڵام لە کۆی ڕۆمانەکە و لە فەرهەنگۆکی سیاسییانەی کۆتاییی ڕۆمانەکەشدا، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە سه‌یدقادر هیدایەتی، بەوپەڕی فره‌زانی و شارەزاییەوە، وشە و دەربڕینەکان، کەسایەتییە مێژوویییەکان، ناوی خێڵ و عەشرەت و تیرە و تایەفەکان بەکار دەهێنێت. من وا دەزانم بەکارهێنانی ئەم شێوە زمانە شاعیری و حەیرانئامێزە، ئەگەر لە لایەکەوە بۆ گەورەییی داستانەکە بگەڕێتەوە، لەلایەکی ترەوە بۆ توانا و سەلیقەیەکی ناوازەی هیدایەتی دەگەڕێتەوە، چونکە بە درێژاییی خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە، خوێنەر بە شێوەیەک کەمەندکێشی ڕووداوەکە دەبێت، وەک ئەوەی ڕاستەوخۆ سەیری ڕووداوەکان بکات، مەبەستم ئەوەیە بڵێم بەشێکی زۆری بەهێزی گێڕانەوە لەم ڕۆمانەدا، پەیوەستە بە بەکارهێنانی ئەم زمانەوه‌.

ماوەتەوە بڵێین داستانی مێژووییی قەڵای دمدم لە ئەدەبیاتی کوردیدا تەنیا له‌ چه‌ند ده‌قێكی كه‌مدا كاری له‌سه‌ر كراوه‌، بێگوومان له‌ پێشی هه‌موویه‌وه‌ ڕۆمانی دمدم کە عەرەبی شەمۆ نووسیویەتی و دواتر کراوە بە کوردی و لە ساڵی ١٩٦١دا بڵاو کراوەتەوە. لەگەڵ دیوانە شیعرێکی جان دۆستدا کە لە ساڵی ١٩٩١دا لە تورکیا بڵاو کراوەتەوە. هەروەها دەقێکی شانۆیی لە نووسینی موستەفا ساڵح کەریم بە ناوی (شەهیدانی) قەڵای دمدم. به‌ڵام بەم بەرهەمە ناوازەیەی سه‌یدقادر هیدایەتی، جارێکی تر ئەو داستانە ڕۆحێکی ئەدەبی و شاعیرانەی کرایەوە بە بەردا.

The post بەردینە؛ گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌ حه‌یران appeared first on ژنەفتن.

خوێندنەوەیەک بۆ “ئامادە: چرک!”
“بیستم، نیوەشەو. خەوتبووم، ڕاپەڕیم. وشەگەلێک بوون، کوردی نا، وشەی هیچ کام لەو زمانانەش نەبوون بە گوێم ئاشنان، تەنانەت لەو وشانەش نەدەچوون ڕۆژانە پێنج جار لە بڵندگۆی مزگەوتەکان و بەتایبەت جومعان دەیبیستم.”

“ئامادە: چرک!” ناونیشانی بەرهەمێکی نوێی چیرۆکنووس “بەختیار حەمەسوور“ە کە ساڵی ڕابردوو چاپ و بڵاو کرایەوە. کتێبەکە لە ناواخندا سێ چیرۆک لەخۆ دەگرێت، کە لە سێ ساڵی جیاواز و بەدوای یەکدا نووسراون، ناونیشانی چیرۆکەکان “ئەستێرەی داوود”، “میوانداریی گەورە” و “شالۆم علێیخێم”ن.

“ئامادە: چرک!” چیرۆکی چیرۆکنووسێکی گەنج دەگێڕێتەوە لەنێو کێشمەکێش و جەنجاڵییەکانی شارێکی چنراو بە مێژووی نادیار و تەژی لە چیرۆکی ئاڵۆز.

گەنجێک، لەگەڵ “ئاننا”ی هاوسەری، خانوویەکی داڕماوی گەڕەکی جوولەکان دەبێتە نشینگە و پەناگە بۆیان، لەوێشەوە دەرگای مێژوویەکیان بۆ دەخرێتە سەر پشت کە ساڵانێکی زۆرە لەو شوێنەدا جێهێڵدراوە و ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.

چیرۆکەکان دەکرێ سەربەخۆ و دەکرێ لە پەیوەندیدا بە یەکەوە تەماشا بکرێن، وەکوو چۆن دەکرێ لە هەرکام لە چیرۆکەکانەوە داخڵی فەزای کتێبەکە ببیت.

نووسەری ئیسپانی “کارلۆس رویز زافۆن” لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەر چوار کتێبی زنجیرە ڕۆمانەکەی بە ناوی “گۆڕستانی کتێبە لەیادکراوەکان” دەکرێ بە “١”ێک بشوبهێنین. “١” بونیادێکی ئاڵۆزی هەیە و لە کۆمەڵێک ڕێگا و ڕێڕەوی پێچاوپێچ دروست بووە.

لە ئەفسانەی یۆنانیدا، کارزانی بەتوانا “دەیدەلەس” ئەم ستراکچەرە ئاڵۆزە بۆ “پاشا مینۆس”ی کریت دروست دەکات، بە مەبەستی ڕاگرتنی “مینۆتاور”ی دێو. خودی “دەیدەلەس” بە لێزانییەکی وەها پێچاوپێچێک دروست دەکات، دواتر بە هەزار حاڵ لێی دەرباز دەبێت.

سێ چیرۆکەکەی “ئامادە: چرک!”یش بەدوور نییە لەم بەیەکچوواندنە، گرنگ نییە لە کام دەرگاوە بڕۆینە ژوورەوە، لە هەر کامیانەوە بڕۆین دەکەوینە ڕێڕەوێکەوە، کە هەم جیاوازە لە ڕێڕەوەکەی تر و هەم بەیەکیشەوە بەستراونەتەوە.

“جووەکان و لەبیرکردن”

“هەر نوسراوێک، بە هەر زمانێک، دەربارەی مێژووی ئەم شارە بنووسرێت، بێ ناوهێنان و ئاماژەدان بەم گەڕەکە و ئەهلەکەی، ناتەواوە.”

“تۆ چیرۆکنووسیت، ڕەنگە ڕۆژێک بتەوێ چیرۆکێک دەربارەی ئەم خانوو، کۆڵان و گەڕەکە بنووسیت، زۆر گرنگە هەڵکەوتەی گەڕەکەکە لەبەرچاو بگریت، بۆ لە هەر چوارلاوە لە شار دابڕاوە؟ ئەم کۆڵانانە بۆ وان؟ ئەم خانووانە بۆ لەسەر ئەم تەرزە لە بیناسازیی هەڵچنراون؟”

لەو ناونیشانەی زنجیرە ڕۆمانەکەی “زافۆن”ەوە دەتوانین یەکێک لە وەزیفە هەرە سەرەکی و گرنگەکانی ئەدەب بخەینە ڕۆژەڤەوە، ئەویش ئەرکی هێنانە بەر باس و ڕۆشنکردنەوەی پنتێکی تاریکی ناو دونیای ئێمەیە، یاخود ڕاستتر بڵێین دەرەوەی دونیای ئێمەیە: ئەو خەڵک و ئەو چیرۆک و ئەو ئازارانەی لەیادکراون و لەیادمان کردوون: لەیادکراوەکان.

شار بە میکانیزمێکی فرۆیدییانە بەردەوام لە پرۆسەیەکی خاوی چەپاندندایە. هەموو کۆڵانە تەنگەکان، هەموو خشتە سوورە لەسەریەک چنراوەکان، هەموو دیوارە ڕماوەکان، و هەموو پەنجەرە تۆزی زەمانە لەسەر نیشتووەکان، ئەو ئاماژانەن کە خودی شار نیشانمان دەدات بۆ ئەوەی ڕاپێچمان بکاتە نێو نەستی خۆی، سەرزەمینی چیرۆکە لەیادکراوەکان.

جووەکان ئەگەرچی لە دێرزەمانەوە بەشێکی بنەڕەتیی شار بوون، بەڵام ئەمڕۆ جیا لەوەی غیابێکی فیزیکییان هەیە، غیابێکی قووڵیشیان هەیە لە یادەوەریی شاردا.

لەلایەکی ترەوە، مرۆڤەکانی ئێستای شار، ئەو تاکە پەراوێزخراوانەی بە دونیایەک خەون و خەیاڵەوە، بە چەندین تەنگژەی دەروونی و دەرەکییەوە، لەسەر شانۆکە دێن و دەچن. مرۆڤگەلێک کە غەم و موعاناتە ئەبەدییەکانیان بە هەواڵە ڕۆژانەییەکان و وشە تیژتێپەڕەکان گوزارشتیان لێ ناکرێت، لەم جێیەدا ئەدەب دێت و ئەو دەنگانە دێنێتەوە گۆ، کە بواریان پێ نەدراوە. چ دەنگی ئەو چیرۆکنووسەی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە بێنەوبەردەیەکی تاقەتپڕووکێندان لەگەڵ دەرودراوسێ، لەگەڵ دۆست و هاوڕێ و پێشنیارە زۆرەکانیان، لەگەڵ ڕۆحی ئەوانەی پێشتر لەو جێگایەدا ژیاون، و لەگەڵ ئەو دیوار و داروپەردووەی وەختە بەسەریاندا بڕووخێت. چ دەنگی ئەو جووانەی لە دێرزەمانەوە لەو کووچە و کۆڵانانەدا دەژیان و دەمردن، حەفتا ساڵێک لەمەوبەریش بە بێدەنگی لەسەر شانۆی شار دیار نامێنن و لەبیر دەچنەوە.

“خەیاڵ و واقیع”

“دەمویست چیرۆکێک بێت نزیک لە ژیانی خۆمان، زۆر نزیک، بە جۆرێک خوێنەرەکەی بخاتە سەر کەڵکەڵەی پێکگرتنی ژیانی واقیعی نووسەر و کەسان و ڕووداوانی ناو چیرۆکەکە.”

ڕەنگە ئەوەی نووسەر دووراودوور بناسێ، هەڵبەت خۆشم دەکەومە نێو ئەم خانەیەی خوێنەران، بەر ئەو تێکەڵاوبوونە سەیرەی واقیع و خەیاڵ لە چیرۆکەکەدا دەکەوێت. لای من ئەم ئاوێزانبوونە سڕیی جوانیی چیرۆکەکەیە، وەک چۆن دەشێ فریوی هەرە گەورەشی بێت.

دەمێک دەخوێنیتەوە و لە خۆت دەپرسی ئایا هەر بەڕاست من چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانیی نووسەر دەخوێنمەوە؟ ئایا ئەو نیگارەی بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە لە واقیعدا وجوودی هەیە؟ و چەند پرسیاری تر، لەو کاتەدا دەکەویتە ئەو گەمەیەوە کە نووسەر لەگەڵتا دەیکات. ئەو گەمەیەی لای من پرسیارە گرنگەکە دەورووژێنێ: بۆ ئێمە دەمانەوێت ئەدەبیات لە واقیع بچێت؟

هەڵبەت دونیای بەناو واقیع سروشتێکی داگیرکەر و لەقاڵبدەر و سنووردانەری هەیە، بەردەوام دەیەوێت خۆی وەک دوا حەقیقەت و دوا ڕاستی پیشان بدات. هەموو ئەگەرێکی تر و هەموو وێنەیەکی تر کە لە خۆی ناچێت، دەکاتە ناواقیعی و لەبەرچاومانی دەخات. لە کاتێکدا دونیای خەیاڵ دونیایەک نییە لە دەرەوەی ڕاستی بێت و واقعمان بیر بەرێتەوە، بەڵکوو ئەو دونیایە کە مانا نادیار و پێکدادانە ژێرەوانکێکانی ژیان ڕۆشن دەکاتەوە، ئەو مانایانەی دونیا واقیعییەکە بەردەوام لە هەوڵی شاردنەوە و پەردە دانە بەسەریدا.

ئیشی ئەدەب پێشکەشکردنی دونیایەک نییە کە بە خوێی چێشتیش نەگاتەوە بە دونیاکەی خۆمان، بەڵکوو فراوانکردن و بەرینکردنی ئەو بەستێنە بەرتەنگەیە کە ناومان لێ ناوە دونیای واقیع.

ئامادە: چرک!، بەختیار حەمەسوور، چیرۆک، بڵاوکراوەی کتێبخانەی یادگار، چاپی یەکەم، سلێمانی: ٢٠٢١.

“زمان وەک جادوو”

لە بندیوارەوە، چینێک بەردچن، سپی و ساف، دەرکەوتبوون. گڵ و خشتی سوور، دەچۆڕانەوە. پەنجەرە و چوارچێوەی دەرگای ژووری پێشەوە، بە دەمدا کەوتبوون. چەند داری دارەڕا، نەمزانی هیی کام ژوورن، لە ناوەڕاستدا شکابوون.”

بەپێی توێژینەوەیەک نەوەد لە سەدی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ڕۆژانەیییەکانی مرۆڤ لەڕێگەی تەنها ٥٠٠ وشەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بەو مانایەی ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەدا لە سیحر و جادووی زمان بێبەشین. تەنها لە کاتی بەرخورد کردن لەگەڵ دەقێکی ناسک و جوان و شایستە ئێمە دەتوانین چێژ لە زمان ببینین و بەر ئەو جادووە بکەوین. هەڵبەت دەقی “ئامادە: چرک!” لەو دەقانەیە کە زمانی گێڕانەوەی زمانێکی لەسەرخۆ و نەرمە، وشەکانی پاراو و ڕستەکانی قەشەنگ و جوانن، دەقێکە دەتباتە نێو جادووی زمانەوە و سات بە سات زیاتر لەنێو خۆیدا نوقمت دەکات.

“بێماڵ و حاڵی وەک دەردێکی هەمیشەیی”

“بەهۆی کۆمەڵێک گرێ و گرفتەوە، کە پێویست بە ڕیزکردنیان ناکات، ماوەیەک لە چیرۆکنووسین دابڕام. ڕاکەڕاک و فڕکانفڕکان بە شاردا، بڕست و بڕبڕەیان ورد کردبووم. ماڵگواستنەوە لە پەلوپۆی خستبووم، هاتبوومە سەر ئەو بڕوایەی ، هیچ جیاوازییەک لەنێوان ماڵبارکردن و ڕۆحکێشاندا نییە.”

لە چیرۆکەکەدا، بێماڵی و گەڕان بەدوای ماڵدا، غەمی سەرەکیی چیرۆکنووس و هاوسەرەکەیەتی. ئەوان ئەگەرچی دواجار جێگایەکیان دەست دەکەوێت، بەڵام ئەو جێگایە نابێتە شوێنی حەسانەوە بۆیان. نە دراوسێکان دەرفەتی تەنهابوونیان پێ دەدەن، نە کۆنی و داڕماویی خانووەکە دەرفەتی ئەوەیان پێ دەدات بێترس بژین، نە ئەو چیرۆکە پڕ ئازارانەی لە هەناوی خانووەکەدان ڕێگەیان پێ دەدات بێغەم پاڵی لێ بدەنەوە.

گەڕان بەدوای ماڵ و جێگایەک بۆ حەسانەوە تەنها تێمای ئەم کتێبە نیین، بەڵکوو دەکرێ وەک یەکێک لە کێشە و دەردە ئەبەدییەکانی مرۆڤ سەیری بکەین.

ئەفسانە و داستانە لەمێژینەکانی مرۆڤایەتی، لەنێویشیاندا چیرۆکی “ئادەم و حەوا”، گێڕانەوە و باسکردنی دەرکرانە لە ماڵی هەمیشەیی و گەڕانی ئەبەدییە بۆ ڕزگاربوون لە ئاوارەیی و بێماڵی. ماڵ بە واتای پشوودانێکی درێژ دێت، بە واتای دوور بوون دێت لە ناکۆکییە ئەبەدییەکان، ئەو ناکۆکییانەی چیرۆکنووس، ئاننا، نیشتەجێکانی پێشتری خانووەکە، و جووەکان پێکەوە دەبەستێتەوە.

تێبینی: پەرەگرافەکانی دەستێکی بەشەکان لە کتێبەکەوە وەرگیراون، کە ئەمە سەرچاوەکەیەتی:

– ئامادە: چرک!، بەختیار حەمەسوور، چیرۆک، لە بڵاوکراوەی کتێبخانەی یادگار، چاپی یەکەم، سلێمانی: ٢٠٢١.

The post خوێندنەوەیەک بۆ “ئامادە: چرک!” appeared first on ژنەفتن.

ڕانانێک لەسەر کتێبی “ڤایرۆس”ی ژیژەک
لە كاتێكدا كە كۆمەڵگە توشبوووكان بەم پەتایە لە دۆخێكی شۆكئامێزدان، فەیلەسوفی سلۆڤینی (سلاڤۆی ژیژك) كە بەردەوام جێی مشتومڕێكی زۆرە لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ڕۆژئاوادا، لە كتێبێكدا كە بە ماوەیەكی پێوانەیی نووسی بە ناوی “ڤایرۆس” باس لە ئاكامەكانی پەتای كۆرۆنا دەكات و وەك تاقیكردنەوەیەك دەیبینێت بۆ فەلسەفە ھاوچەرخەكان و فیكر و بیرە نوێكانی كە لە ئێستادا بڵاون.

ژیژاك كە لەدایكبووی ساڵی (١٩٤٩)یە و لە شاری (لیۆبلیانا) كە پایتەختی وڵاتی سلۆڤینیایە چاوی بە ژیان ھەڵھێناوە.

بە شێوازەكەی خۆی لە نووسیندا كە تێكەڵەیەكە لە بیری ماركسی و دەروونشیكاریی لاكانی و كولتووری میللی و لێكۆڵینەوەی زنجیرە دراماییەكان و فیلمە سینەماییەكان (ژیژاك) بووە بە نێودارترین و میللیترین فەیلەسەوفە ئەوروپییەكان لەم چەند دەیەی دواییدا و شتێكی چاوەڕوانكراویش  بوو كە شتێك لەبارەی پەتای كۆرۆناوە بنووسێت. ئەوەبوو لە ماوەیەكی پێوانەییدا كتێبێكی نووسی بە ناوی “ڤایرۆس” و تیایدا باس لە كاریگەرییەكانی قەیرانی كۆرۆنا دەكات لەسەر ئەقڵی ئێمە و ھەروەھا ئەو كاریگەریانەش كە بەسەر ئەو سیستمە  كۆمەڵایەتی و ئابوورییەی كە چیتر لە ئێستادا چالاك نین دەكات و لە كێێبەكەیدا پێشبینیی  ستەمكارییەكی نوێ دەكات كە لەو فریاگوزارییە خێرایانەوە دروست دەبێت كە بەھۆی پەتاكەوە جێبەجێ دەكرێن و پێی وایە ئەگەرچی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیش پتەو بكرێن بەڵام ستەمكارییەكان ھەر ڕوودەدەن.

ژیژەك دەڵێت: “دەربازبوون لەم كارەساتە ناكاتییە دەشێت لەو ڕێگەیەوە بێت كە بە (كۆمۆنیزمی كارەسات) ناوی دەبات كە لەم چەند پەرەگرافەی خوارەوەدا ڕوونی دەكەینەوە كە لە ڕۆژنامەی (لابانغواردیا) ئیسپانیدا بڵاو كراوەنەتەوە.

ئایا شتێك لەم پەتایەوە فێردەبین؟

فەیلەسوفی ئەڵمانی “ھیگڵ” دەڵێت: “تەنھا شتێك كە لە مێژووەوە فێری ببین ئەوەیە كە ھیچی لێوە فێرنابین”.

ھەربۆیە منیش پێم وانییە كە لەم پەتایەوە شتێك فێربین و ژیرتر بین.

تەنھا شتێك كە زۆر ڕوونە ئەوەیە كە ڤایرۆسەكە ھەموو بناغەكانی ژیانمان تێك دەدات، نەك ھەر دەبێتە ئازار و دەردەسەرییەكی گەورە بۆمان بەڵكو دەشبێتە كارەساتێكی ئابووریی وەھا كە لە نشوستە ئابوورییە مەزنەكەی پێشووتر خراپتر بێت.

ئیدی جارێكی تر ناگەڕێینەوە بۆ ژیانە ئاساییەكەی پێشومان و دەبێت ئەم ژیانە نوێیەی كە دەروست دەبێت لەسەر دار و پەردووی ژیانە كۆنەكەمان بونیاد بنێین.

پێویستە لەسەرمان كە فێر ببین چۆن لەناو ژیانێكی ناسكتر و ناجێگیرتردا ھەڵسوكەوت بكەین و لەوەش تێبگەین كە ئێمە تەنھا بوونەوەرێكی زیندووین لەنێو جۆرەھا بوونەوەری زیندووی تردا و لەنێو جۆرەھا شێوە ژیانی تردا”.

واتای پەتاكە

دەبێت ئەو بارودۆخە كۆمەڵایەتییە شیكار بكەین كە وای كرد پەتایەكی ئاوا دروست بێت و بڵاو بێتەوە، گومانكارەكان ئەوانەی كە ھەمیشە لێپرسینەوە لە بەجیھانیبوون و بازاڕی سەرمایەداری دەكەن چوونەتە یەك بەرەوە.

“پێویستە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پەتاكە تەفرە و خەنیمان نەكات وەك ئەوەی كە ئەمە گرنگییەكی قوڵتری ھەیە بەوەی كە ئەم پەتایە سزایەكی عادلانەیە بۆ مرۆڤایەتی لە پای ئەو پاوانكردنە وەحشیگەرانەیەی كە ئادەمیزاد لە سروشت و شێوەكانی تری ژیانی كردووە. گەر بێت ئێمە بەم جۆرە بیر بكەینەوە و بەدوای مەسجێكی نادیارەوە بین ئەوا ئێمە وەك ئەوە وایە بە ئەقڵی پێش نوێگەری بیر بكەینەوە، یاخود پێمان وابێت كە گەردوون یان جیھان جۆرێك لە جۆرەكانی پەیوندیی شاراوەی ھەبێت بە ئێمەوە، خۆی شتە سەختەكە ئەوەیە كە پەتاكە تەنھا ئەنجامێكی لە ناكاوە”.

ڕووبەڕووبوونەوەی پۆپۆلیست

ئیدی كاتی ئەوە ھاتووە واز لە دروشمی”ئەمەریكا پێش ھەموو شتێك، دەوڵەت پێش ھەموو شتێك” بھێنین، ھەروەك مارتن لۆسەر كینگ پێش زیاتر لە پەنجا ساڵ  گوتی: “لەوانەیە ھەریەك لە ئێمە بە بەلەمێكی جیاواز ھاتبینە ئەم وڵاتەوە، بەڵام ئێستا ھەموومان لە ھەمان كەشتیداین”.

شێوەیەك لە شێوازەكانی كۆمۆنیزم

ڕێگە چارە بە كەرەنتینەكردن و بونیادنانی دیواری نوێ نابێت، بەڵكو پێویستمان بە ھاوكارییەكی سەرتاسەری و بێ مەرج ھەیە، لەسەر ئاستی جیھانیش دەبێت ئەم ھاوكارییە ڕێكبخرێت، ئەمەش من وەك ئەو شێوە  كۆمۆنیزمییە دەیبینم كە جاران ھەبوو.

ئەگەر بێتوو ھەوڵەكانمان بەم ئاراستەیە یەك نەخەین ئەوا شاری (وھان)ی ئێستا دەبێتە نموونەی شارە ئایندەییەكان، چونكە ئەگەر دەوڵەتەكان خۆیان لە یەكتر داببڕن ئەوا جەنگەكان دەست پێ دەكەن، وەك ڕۆژنامەوانی بەتوانای بریتانی (ویل ھۆتۆن) دەڵێت:” لەم ساتەی ئیستادا قەیرانێك كەوتۆتە نێو بازاڕی ئازاد و بەجیھانیبوونی ناڕێكخراو، ئەمەش وادەكات قەیرانی نوێ و پەتای تری نوێ دروست ببن، بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا شێوەیەكی نوێ لە پەیوەندی و كاری بەكۆمەڵ لەسەر ئاستی ئەزموونكردن بەدی دەكرێت”.

ھاوكاری خۆپەرستانە

من داوای ھاوكارییەكی ئایدیال ناكەم، چونكە ئەم قەیرانەی ئێستا ئەوەی دەرخست كە ئەو ھاوكاری و پشتگیریكردنە جیھانییەی كە دروست بووە  ئامانجیان ئەوەیە كە تاك بەتاكی ئێمە ڕزگار بكات لە دەست پەتاكە و، پێم وایە ئەم ھاوكاری و پشتگیری كردنەش لەژێر پاڵنەری ھەم ئەقڵانی و ھەم خۆپەرستییەدا بێت.

وەحشیگەریی سیاسی

ئەوەی كە زۆر لێی دەترسم بەربەریەتێكی پەتی نییە، بەڵكو وەحشیگەرییەكە بەڵام بە ڕوخسارێكی مرۆڤانەوە: مەبەستم لەو ڕێكارە توند و سەختانەیە كە دەكرێن بۆ مانەوە لە ژیاندا.. پەیامی ڕاستەقینەی دەسەڵات ئەوەیە كە پێمان دەڵێت: “پێویستە لەسەرمان لایەنە ئەخلاقییەكانی كۆمەڵایەتیمان كەم بكەینەوە، واتا چاودێری و نوشداری كردنی پیر و پەككەوتەكان كەم بكەینەوە یان پشتگوێیان بخەین.

كۆمۆنیزم بەردەوامە

پەندێك ھەیە كە دەڵێت: “لە قەیراندا ھەموومان سۆشیالیستین”. تەنانەت (ترەمپ)یش بەھۆی ئەم قەیرانی كۆرۆنایەوە بیری لە جۆرێك دەرامەتی بنەڕەتی بۆ جیھان كردەوە، ھاوشێوەی پڵانی ڕزگاركردنی بانكەكان لە قەیرانە ئابوورییەكەی ساڵی (٢٠٠٨)دا!

بەڵام، ئایا ئەم بە زۆر سۆشیالیست بوونە سۆشیالیستبوونی گەمژەكانە؟

ئا لێرەوە بیری من بۆ كۆمۆنیزم دەردەكەوێت، وەك ناونانێك بۆ ئەو دۆخەی كە ئیستا لە ئارادایە، نەك وەك خەونكی نادیار.

سەرفكردنی ملیارەھا دۆلار بۆ یارمەتیدانی كۆمپانیاكان و ھاوكاری كردنی تاكەكانی كۆمەڵگەش بە بیانووی پاراستنی جوڵەی بازرگانی تا ھەژاری بڵاو نەبێتەوە، لە كارێكی سۆشیالیستی دەچوو، بەڵام  ئەوەی كە ڕوودەدات ڕادیكاڵترە، چونكە لەم ڕێكاری یارمەتی و ھاوكارییە ماددیانەدا چیتر پارە بە شێوە سەرمایەدارییە تەقلیدییەكە ئیش ناكات، بەڵكو پارە لەدەرەوەی (یاسای بەھا)وە ئیش دەكات. ئەمە ڕوانینێكی من نییە بۆ ئایندەیەكی گەش، بەڵكو پێم وایە ئەمە كۆمۆنیزمی كارەساتە وەك دژێك بەرامبەر بە سەرمایەیداری كارەسات.

چاخی نوێی و سەرمایەداری و دێوگەرا

چی دەبێت، ئەگەر نوێنەرانی سەرمایەداری جیھانی دركیان بەو ئاماژانە كرد كە ماركسییەكان لەمێژە دەیدەن بەوەی كە: “سیستمی سەرمایە لە قەیرانێكی قوڵدایە” چی دەبێت، ئەگەر ئەم پەتایەیان بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەرژەوەندی خۆیان پاوان بكەن بە مەبەستی ھێنانە كایەی شێوازێكی نوێ لە حوكمداری؟ دیارترین ئامانجی چاوەڕوانكراوی ئەم پەتایە ئەوەیە كە سەرمایەدارییەكی دێوگەرا و وەحشیگەرا(ھمجی) جیھان داگیر دەكات، لەبەرئەمەش نابێت لەو ئەندێشەكردنە ڕۆحییەی كە ئەم سەردەمە نوێیە ھێناوێتی كاتی خۆمان بەفیڕۆ بدەین بەوەی كە چۆن: “قەیرانی ئەم ڤایرۆسە ھانمان دەدات بیركۆیی بكەین لەسەر پێداویستییە بنچینەییەكانی ژیانمان”.

سەرچاوە

The post ڕانانێک لەسەر کتێبی “ڤایرۆس”ی ژیژەک appeared first on ژنەفتن.

ڕۆمانی تێپەڕ؛ «ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینەوە؟»ـی کاروان کاکەسوور بە نموونە
تێپەڕبوون تایبەتمەندی ستایل و دیدێکی نوێگەرییە، بێ بیرکردنەوەی جیاوازیش(لەوەی بوونی ھەیە)، تێپەڕبوون ڕوونادات.

با بەم نموونەیە دەست پێ بکەین: لە یاریگادا دانیشتووی و سەیری پێشبڕکێی غاردانێ دەکەیت، دەبینیت یەکێک لە وەرزشوانەکان ھێدی دەڕوات، ھێشتا چاوت لەسەر لانەبردووە، وەرزشوانێکی تر  بە خێرایی ئەو دەبڕێت، بەمە دەڵێن: لێی تێپەڕ بوو. پێش ئەوەی ئەو مرۆڤە ببڕێت، دیارە لە بیرکردنەوەدا بووە کە چۆن ئەو مرۆڤەی پێشەخۆی ببڕێت؟ بە کامە ڕێگە و بە کامە لا؟ کەواتە پێشوەختە بیرکردنەوە ھەبووە و دواتر پڕاکتیکی. دەشێ ئەمە بۆ ڕۆمانیش دروست بێ.

ڕۆمانی (ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟)ی کاروان عومەر کاکەسوور، ناوەندی ئەندێشە ٢٠٢١

زیاتر مەبەستمان لە ڕۆمانی تێپەڕ ئەوەیە: خۆی لە نوێگەرییدا بدۆزێتەوە و ھەم داھێنان و ھەم زمان و هەم فۆرم تێیدا چالاک بێت. ھەڵبەتە ئەوەی پێشەخۆی دووبارە نەکردبێتەوە و خاوەن تکنیک و زمانی تایبەت بە خۆی بێت (لە گێڕانەوەدا، دونیاـی کاروان ھەر بەم شێوەیە).

بۆچی بڕێک لە ڕۆمانە کوردییەکانی بەم دواییە نوێنەرایەتی کلاسیک ناکەن؟ ئایا ئەو تێپەڕە بەپێی کاتە و خۆڕسکە، یان مەسەلەکە ئافرێنەری خودی نووسەرە؟ کۆندێرا گۆتەنی: ڕۆمانێک کە بەشێکی نەناسراوی بوون نەدۆزێتەوە، نائەخلاقییە. ناسین تاکە پەیامی ئەخلاقی ڕۆمانە. ئەگەر بەم پێناسەی کۆندێرا لێکی بدەینەوە، دەشێ ئێمە ئەوە بڵێین: نووسەرەکانی ئیستە(ئەوانەی ڕێبەرایەتی سەردەمییانە دەکەن)، ئەدەب بۆ خزمەتی دۆزینەوەی شتە بچووکەکان و پەراوێزخراوەکان تەرخان دەکەن، ئەمەش یەکێکە لە تایبتمەندییەکانی پۆستمۆدێڕن. دیارە لە کلاسیک و ڕیالیزمدا زیاتر فۆکس دەخرایە سەر بابەتە گەورەکان و دیاردەگ ەورەکان، کەچی بڕێک لە ڕۆمانەکانی مۆدێڕنە(یاخود لەسەرەتای سەدەی بیست و تا ئیستاش)، پێچەوانەیە.

ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟

بە کورتی: جیھانگر(پاڵەوانەکە) سەربووردەی خۆی و چەند کەسێکمان بۆ دەگێڕێتەوە کە لەنێوان ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابردوو بەرەو کۆتایی نۆھەتەکان و… کارەکتەری یەکەم و ھاوڕێکانی ھەر ھەموویان خوێنەرن، جگە لە ھەندێک کارەکتەری لاوەکی. بەم زمانەی کە خوێنەری ورد دەدوێ(لێ بە گرێوگۆڵ نا)، کارەکتەری یەکەم دەست دەکات بە گێڕانەوەی ئەم چیڕۆک و ڕووداوانەی مناڵی و گەنجی کە تووشی دێت.

شەکشەک (پاڵەوانی دووەم)، زۆرترین کێشەی بەسەر کارەکتەری یەکەم دەھێنێت، لێ ھاوڕێی منداڵییەتی و دایمەش لەگەڵ یەکن. دوایی کە گەورە دەبن و کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکەن، لە یەک دوور دەکەونەوە، بەڵام جار جارە یەکتریش دەبینن، ھەر جارە و کێشەیەکیش لە دەست شەکشەک ڕوودەدات. بۆ جاری چەندەم شەکشەک دەیەوێت جیھانگر ببینێ، لێ جیھانگر دەیەوێت پرس بە کارە (ئەویش ھاوڕێیەکی نێزیکیەتی) بکات کە ئایا بینینی یاخود نا؟ بۆیە ڕۆمانەکە لەنێوان ئەم پرس و پرسیارانە بەردەوامە و دەکرێ بڵێین ھێشتا کۆتایی نییە.

ئەم ڕۆمانە بە قەبارە گەورەیە، نزیکەی پێنج سەد لاپەڕەیە. ئەگەر بەراوردی کتێبێکی قەبارە بچووکی بکەین، دەشێ بگاتە ھەزار لاپەڕە و شتێک. کارەکتەرەکان زۆرن، بەڵام ھەر ھەموویان تایبەتمەندیی خۆیان ھەیە و خاوەن بیرکردنەوە و دنیابینیی جیاوازن. ناوی کارەکتەرەکان، بەروارد بە ڕۆمانە کوردییەکانی پێشەخۆی، زۆر جیاوازە و نامۆ دەردەکەوێت، بڕوانە ئەو ناوانە: جیھانگر(پاڵەوانەکە)، شەکشەک(پاڵەوانی دووەم، چونکێ بێ شەکشەک ئەم ڕۆمانە نەدەھاتە بوون)، گەربووشە، برای ماڕڵین مۆرۆ، کاژان…زۆریتریش.

ھەشت بەشە و ھەر بەشێکی چەند ڕووداو و چیڕۆکگەلێک، دەگێڕدرێتەوە. بەڵام ھیچ لەو گێڕانەوانەش پابەند بە ڕێسا و یاسای زنجیرەیی نییە، ئاسان وەک پیازێکی سپیکرای لە دەستت بنێت، بەڵکە دەبێ خۆت وەک نووسەر بەژداری بکەیت و ھەر خۆشت(مەبەست لە خوێنەر) بڕێک لە کۆدەکانی نێو چیڕۆکەکان ھەڵێنیت (لە کۆتاییەکانی ڕۆمانەکە، نووسەر ھەوڵیداوە بە ناڕاستەوخۆ یارمەتی خوێنەر بدات، بۆ زیاتر تێگەیشتن لە تەکنیکی گێڕانەوە تایبەتییەکەی خۆی). ئەم ڕۆمانە پارچە پارچەیە و ھەر پارچەیەکی لە نێو دووسێ بەش خۆی تەواو دەکات، یا بڕێکیش بە کراویی ھێڵدراوەنەتەوە.

لەنێو ئەم ڕۆمانەدا ھەستم بە زیادەڕۆیی و بەھەدەردانی ڕستەیەک نەکرد.

چیڕۆکەکانی نێو ھەر بەشێک، تەواوکەری چیڕۆکەکانی نێو بەشەکانی ترن، ئەمە بە ئاگاییەکی بێوێنە کراوە. من وەک خوێنەرێک لەنێو ئەم ڕۆمانەدا ھەستم بە زیادەڕۆیی و بەھەدەردانی ڕستەیەک نەکرد.

لەگەڵ ئەوەی گێڕانەوەکان پچڕ پچڕن، بەڵام ئەو پچڕ پچڕەیەش پاش و پێشخراوە. بۆ نموونە: ئەگەر سەفەرێکی دوور بکەن، دەشێ سەرەتا ھاتنەوەی بگێڕێتەوە و ئاخیرەکەی سەرەتا بێت. لەم بارەیەوە نووسەر لەسەر زاری پاڵەوانەکە، خەریکی نووسینی ڕۆمانێکە و نموونەیەک دەھێنێتەوە کە چۆن گرینگی بە چۆنیەتی گێڕانەوە دەدات و دەڵێت: «بۆ نموونە ئەگەر لەم ڕێگەیدا بە بیست بنکەی پشکنیندا تێ بپەڕین، ئەوە من دەشێ لە گێڕانەوەدا بنکەی حەوتەم بخەمە پێش بنکەی سێیەم، دووەم دوای چواردەم باس بکەم، بیستەم بھێنمە سەرەتا و یەکەم بۆ کۆتایی ھەڵبگرم. ھەروەھا ئێمە چوون و ھاتنەوەمان ھەن کە ڕەنگە ھەندێجار ھاتنەوە بخەمە پێش چوونەوە»[1]. گێڕانەوەی بێ گرێوگۆڵ، بەڵام چڕ، کەواتە ئەم چێژە قووڵەیە کە ڕۆ دەچینە ناوی و ئێمەش(خوێنەر) چڕتر دەبینەوە. دەشێ ئەم شێوازەی گێڕانەوە، بە ئاگایی و زمانێکی چالاک بکرێت، دەبینین لێرەدا ئەمە کراوە «قژە ڕەشەکەی لە ناوەڕاستی سەریدا بە قردێلەیەکی سپی دەبەستێت، کە وەک چڵی درەخت بەرز دەبێتەوە و لەو بۆشایییدا کەوانەیەک، دروستترە بڵێم نیشانەی پرسیار پێک دەھێنێت. ئەمە وای کردووە شێوەی لە منداڵ بچێت»[2].

«پۆلێک کۆتر لە سەربانێک ھەڵدەفڕن و دێن لە نزیک دووکانی بەفرەکە دەنیشنەوە. ھەندێکیان ڕەش و ھەندێکیان سپین. زۆر ماڵی دیارن. سڵ لە بەفرفرۆشەکە ناکەنەوە و لە نزیکیەوە دەلەوەڕێن. لەژێر ئەو مێزە دارینەی قالبە بەفرەکانی لەسەر دانراون، دڵۆپ دڵۆپ ئاو دەتکێتە سەر خۆڵەکە و دەبێتە گۆمیلکە. کۆترەکان دەندووک دەخەنە ئەو گۆمیلکانەوە و تینوێتیی خۆیان دەشکێنن».[3] زمانی سادە و وشک، ناتوانێت لە بابەتی پەراوێزخراوان و ڕووداوی ورد و بابەتی بچووک، چالاک بێت. ھەمیشە لە گێڕانەوەدا، زمانی ورد و بێ گرێوگۆڵ، سەرنجڕاکێشترە و چانسی بەردەوامی زۆرترە. زمان و گێڕانەوەکەی ئەم کتێبە (ئەو ھاوڕێیەی منداڵی ببینمەوە؟)، چالاک و بۆ زیاتری بەردەوامی، دەتوانین پشتی پێ ببەستین.

ئەگەر بمانەوێت دۆخی کارەکتەرەکان و لێکدانەوەی چیڕۆکەکانی نێوی بدەینە بەرباس، ئەوە دەشێ کتێبێکی لەبارەیەوە بنووسین و ئینجا شڕۆڤەیەک بخەینە ڕوو. هیوادارم لێکۆڵەر و ڕەخنەگرانی ئەدەبی دەست بۆ ئەو کەشفکردن و شیکارییە ببەن. من پێم باشە خوێنەر بە دەست ڕۆمانەوە ھیلاک بێت، نەوەک ئاسان ھەمووی بۆ بخرێتە ڕوو، ئەگەر وانەبێت ئەی چۆن ڕۆمانەکە بخوێنێتەوە؟

بۆچی ئەم ڕۆمانە تێپەڕە؟

ئێمە ھەمیشە پێویستمان بە نوێکاری و نوێبوونەوەیە، بۆ ئەوەی بگەین بە داھێنانی تازە و دۆگماـیش تێپەڕێنین، کەواتە ئەمە بۆ ئەدەبیش دروستە. کاتێک ڕۆمانی نوێی فەڕەنسی دێتە ئاراوە، بە ھەوڵی چەند نووسەرێک لەوانە «ئالان روب گرێ، ناتالی ساروت، میشیل بوتور، کڵۆد سیمۆن و…» دەرچەیەکی باش بوو بۆ زیندووبوونەوە و گەشانەوەی زیاتری ڕۆمان. ڕۆمانی نوێ پێچەوانەی کلاسیک و ڕیالیزم ڕێ دەکات و ھیچ گرینگییەک بە ڕەگەزی سونەتی باو نادات. ھەڵبەتە لە کلاسیکدا، بۆ نموونە ئەمانە وەک بنەما ناسێندرابوون: کەسایەتییە دیارەکان و گواستنەوەی ئەو واقیعەی کە ڕوویدەدا (یا ڕوویدابوو) وە ھەڵبەتە باسە ھەرەباوەکانیش…

ناتالی ساروت دەربارەی ڕۆمانی نوێ دەڵێت: «لە ڕۆمانی نوێدا بابەتەکە خۆی لە خۆیدا گرینگ نییە، ئەوەی گرینگە ئەو شێوە و فۆڕمەیە کە ژیان بە بابەتەکە دەبەخشێ، تا بگاتە خوێنەریش. بە ڕای من وەسفی شتەکان گرنگییەکی ئەوتۆیان نییە. بەرانبەر بەمە، ئەوەی گرینگ بێت، جووڵەی ناوەوەی نووسینەکەیە».[4] ئەوەی دەبیندرێت لەم ڕۆمانە (ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟)، زیاتر نیشاندان و چۆنییەتی گێڕانەوەیە، نەوەک وەسفکاری. کەواتە دەشێ بڵێم ئەم شێوازی گێڕانەوەیە، بە سەردەمییانە و پێشەنگی ڕۆمانی کوردی لە قەڵەم بدەم.

ھەمیشە نووسەرە جەماوەرییەکان پەنا بۆ ڕووداوی زەق دەبەن و بە شێوەی ڕاستەوخۆیش دەیانگەیەننە خوێنەری سادە،

ئایا ھەردەبێ بە ھەمان ڕێگەی باو بڕۆیت؟ ئەی ناکرێت ڕێگەیەکی تایبەت بە خۆت ھەبێ و زەمەنیش تێک-بشکێنیت؟ بەڵێ دەکرێت. وەک لەوەی ئەم کتێبە «ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینەوە؟»ـی دەبینین و ھەم نووسەر خۆیشی لە دیالۆگێک «ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ» ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە: «کات لە بەرھەمەکانمدا ھێڵێکی ڕێکی زانراو نییە، بەڵکوو فرەئاڕاستەیە. لۆژیکی سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی ڕەچاو ناکەم، بگرە تێکی دەشکێنم»[5]. ئەمە ئەو دیدە نوێیەیە کە لەنێو ئەم کتێبە بەرجەستەکراوە.

«ھەمیشە نووسەرە جەماوەرییەکان پەنا بۆ ڕووداوی زەق دەبەن و بە شێوەی ڕاستەوخۆیش دەیانگەیەننە خوێنەری سادە، ھەر لەبەر ئەوەیشە جەماوەرێکی زۆر، ئەو ئەدەبە پەسەند دەکەن»[6]. لە ڕاستییدا ئەم کتێبە (ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینەوە؟) ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە نووسەرەکەی بۆ کۆمەڵ نانووسێت و ناشیھەوێت ببێتە جەماوەری، ھەر بۆیە دژ بەم دیدە، دەست دەکات بە گێڕانەوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆیش، ھیچت پێ ناڵێت.

ئەگەر دەست بکەین بە بڕێک بەراوردکاری ڕۆمانی کوردی، دەشێ ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینەوە؟ـی کاروان، بێ دوودڵی ئەوەمان پێ بڵێت: چیتر گرینگی بەو لۆژیکییەی ڕۆمانی پێشەخۆی نەدات و ڕێیەکی تایبەت بە خۆی گرتۆتەبەر، دەی خۆی ئەمە ئەو تێپەڕیەیە، لە نێو ڕۆمانی کوردی(تا ئیستە).

بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی کە ئەم ڕۆمانە بۆچی تێپەڕە، دەکرێ خوێندنەوەی جیاوازتری بۆ بکرێت و لە چەند ڕووەوە خاڵە ئیجابییەکانی باس بکرێت.

پەراوێز:

[1] ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟/ ل. ٤١٠

[2] ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟/ل. ٨٦

[3] ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟/ل. ٤٢٥ و٤٢٦.

[4] زنجیرەی دۆسیەکانی سەردەم ٤٤.

[5] ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ، گفتوگۆی شاخەوان سەدیق لەگەڵ کاروان عومەر کاکەسوور/ ل.١٢٠

[6] ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟/ ل. ٤٢٢

The post ڕۆمانی تێپەڕ؛ «ئەو ھاوڕێیەی منداڵیم ببینەوە؟»ـی کاروان کاکەسوور بە نموونە appeared first on ژنەفتن.

ڕۆمانی “ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟”
ڕۆمانی “ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟”ی نووسەری بەتوانای کورد “کاروان عومەر کاکەسوور” لەسەر ئەرکی “ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە”، چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە نزیکەی پێنج سەد لاپەڕەیە، ناوەرۆکی ڕۆمانەکە بە کۆمەڵێ ڕستە، وتە و پەیامی کورت دەست پێ دەکات. بە هەمان شێوە ئەم ڕۆمانە بە هەشت بەش نووسراوە. لە ڕێگەی نامەوە پرس بە هاوڕێیەک دەکات، (ئایا هاوڕێی منداڵیی ببینێتەوە یان نا؟) ڕۆمانەکە بەش بەش دەگێڕدرێتەوە، ئەم جۆرە بیانووە تەکنیکێکی جوان و نایابی گیڕانەوەیە.

ڕۆمانی (ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟) کاروان عومەر کاکەسوور، ناوەندی ئەندێشە ٢٠٢١

بەشی یەکەم:

گێڕانەوەی کۆمەڵێ ڕووداوە لە دیدی منداڵێکی پێنج ساڵاندا، ئەو وردەکارییانەی لە دەمی منداڵیدا ڕوو دەدەن، خراونەتە بەر باس. نووسەر گرنگیی بەو دنیایەی منداڵان داوە، کاتێ دەگەنە ئەو تەمەنە دنیا وەکوو خەونێکی پچڕ پچڕ وایە، زۆر بەوردی کاری لەسەر ئەم بەشە کردووە.

بەشی دووەم:

درێژەدانە بە گێڕانەوەی ئەو ساتانەی لە منداڵیدا (تەمەنی دە ساڵان)، تێیدا ژیاون، پارەی ئەو سەردەمە دینار و نیودینار و فلس بوون، بۆ ئەوەی ڕیشۆڵە بکڕن، لە قوتابخانە بۆی دەرچوون و بە دزی هەڵاتوون. لە ڕێگەدا تووشی قوماری ئەو سەردەمە دەبن، کە لە دار و گوریس و کا دروست کراوە، کەسێکی فێڵباز لەگەڵ ئەو شەقاوانەی بەرگری لێ دەکەن، بەڕێوەی دەبەن. تاموچێژی سەردەمێک دەگێڕێتەوە، کە ژیانی تاکی کورد، لەوپەڕی سادەیی بووە.

بەشی سێیەم:

هەرزەیەکی پازدە ساڵ ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، ئەو ترسەی زۆری منداڵی کورد لە دایبابی هەیەتی، وردورد شی دەکاتەوە. لە ڕێگەی ئەو ترسەوە، گێڕەرەوە بە ناو ناخی خۆیدا شۆڕ دەبێتەوە و هەموو دڵەڕاوکێ و پێشبینییە خراپەکانی، کە لە ئەنجامی کاڵی و ئەو قۆناخەی تێیدا دەژیەت تووشی دەبن، هەموو ئەو گرفتە دەروونییانەی پێی دەتلێتەوە؛ بە گوێی چاوی خوێنەردا، دەچرپێنێت.

بەشی چوارەم:

تازە گەییوێکی حەڤدە ساڵان، لە بارودۆخی ناو خێزان و دەرنەچوونی لە خوێندنگە و سەردەمی هەشتاکانی سەتەی ڕابردوودا، دەدوێت. ئەودەم، هاوسێکانی یەک گەڕەک، هەموو پێوەندییەکانی دەرەوە و ژوورەوەی یەکدییان، پێک دەبەستنەوە. گێڕانەوەی سەردەمی زێڕینی لاوی و دڵداری ئەوکات، کە دەمی نامەنووسینی سەر کاغەز و چاوچاوانێی سەرەکووچان باو بووە، دێتە بەرباس. جگە لەوەی وردورد، وەگێڕی هەمووشتزان بە ناخ و دەروونی هەرزەیی خۆی و هاوتەمەنانیدا، شۆڕ دەبێتەوە.

لە ترسی خوێندن، بیری خۆکوشتن و چوونە شاخ (واتا ببێتە پێشمەرگە) دەکاتەوە، ترسی لەدەستدانی دایک و باوکی لە لایەک(کە وا بیر دەکاتەوە، ئەگەر ببێتە پێشمەرگە، دایک و باوکی لە خەفەتان گیانیان دەردەچێت) ئەو ترسەی لە ناخی دروست بووە لە لایەکی تر، ترسی سەردەمی بەعس و ئەو هەموو سیخووڕە، ڕەنگە دایک و باوکی تووشی گرتن و سزای قورستر بکاتەوە.

لەم بەشەدا، وەگێڕی هەمووشتزان بەوردی تیشک دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی هەموو خێزانێکی کورد، کە چۆنێتیی پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و دڵەڕاوکێی منداڵە دەرهاوسێ و نزیکەکانیان، خەمێکی گەورەیە و ڕەنگە کار لە ئاییندە و ڕەوشتی منداڵەکانیان بکات. ئەم بیرکردنەوەیەیش، خوێنەر هەست دەکات لە هەموو ماڵێکی کورد، یان هەموو دایبابێکی کورد، بە هەمان شێوە بیر دەکەنەوە…

بەشی پێنجەم:

پاش ئەو هەموو دڵەڕاوکێیەی، کە کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە لە ترس و تۆقینی شەڕی ئێراق و ئێران، دوودڵی و ترسی دەرنەچوون لە قوتابخانەدا، تووشی خوێنەری دەکات، دوای ئەو هەموو تەنگەنەفەسییەی لە ئاکامی خوێندن و تەنبەڵیدا دەخوێنرێنەوە، (کارەکتەری سەرەکی) خەریکن لەگەڵ هاوڕێکانی پلانی بوونە پێشمەرگە دادەنێن؛ لەم بەشەدا خوێنەر ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەیشتنی کارەکتەری سەرەکی و هاوڕێکانی بە قۆناغی زانکۆ، بەریەک دەکەون!

خوێنەر بە ئاسانی هەست بە فرەدەنگی گێڕانەوە و دایەلۆگی نێوان کارەکتەرە سەرەکی و لاوەکییەکانی نێو ڕۆمانەکە دەکات. پاڵەوانی ڕۆمانەکە، بە کامێرای وشەکانی ئەوانی دیکە سەرسامە، کە چۆن وێنەی دنیای دەرەوە دەگرن. هەروەها لەم بەشەیشدا گفتوگۆ (دایەلۆگ) لەنێوان کارەکتەرەکان، بەراورد بە بەشەکانی دیکەی ڕۆمانەکە زێترە.

لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم بەشەدا، هەست بەوە دەکرێ گەنجانی ساڵانی هەشتاکان لە بەرانبەر ڕژێمێکی وەکوو بەعسدا، کاتێ بۆ یەکەمجار خۆپیشاندان ساز دەدەن، ئەم خۆپیشاندانە دەبێتە مایەی وەرچەرخانی کۆمەڵێ شتی سەرەکی و لاوەکیی کۆمەڵگەی کوردی. گوڕوتینێکی هیوابەخش بە تاک بە تاکی کۆمەڵگە دەبەخشێت.

بەشی شەشەم:

کتێبفرۆشێک، سەرەتای دەستپێکردنی کتێبفرۆشتن و دامەزراندنی دووکانێک، وردەوردە کەشوهەوای ڕاپەڕینی زستانی ساڵی (١٩٩١) دەگێڕێتەوە. ئەوکات لە ترسی ڕژێمی بەعس، هەموو جموجووڵێکی ناوشار قەدەغە کرابوون، هەر کەسێ لەگەڵ پێشمەرگە دەستی تێکەڵاو کردبووبا، بە دڕەندەترین شێوە دەکوژرا؛ جگە لەوەی ئەگەر ئافرەتبووبا لاقەیان دەکرد، یان گەنجێکی جوانبووبا، ئەویش هەر حیسابی ژنیان بۆ دەکرد و ڕێگەیان بەخۆیان دەدا دەستدرێژی بکەنە سەر…

لەم بەشەیشدا، خوێنەر بەر جۆرەکانی خۆکوشتنی سەیر و سەمەرە دەکەوێت. دوو کەس چۆلەیەک کوشتوونی، کەسێ پشیلەیەک و یەکی دیکە بووکەڵەیەک، کە هەموو ئەم چیڕۆکانەیش زادەی بنەماڵەیەکی شوومن و تەمەنیان لە سی ساڵ تێ ناپەڕێت!

بەشی حەفتەم:

لە ئەنکاراوە (ئەنقەرە)، کە مەبەست لێی شارێکی وڵاتی تورکیایە، گێڕانەوەی ئەم بەشە دەست پێ دەکات، هەمیشە وەسف ڕۆڵی خۆی دەبینێ و درێژە بە گێڕانەوەی چیڕۆکەکە دەدات؛ لەم بەشەیشدا نووسەر بە وەستایانە ئیشی لەسەر هونەری چیڕۆکنووسین کردووە و تەکنیکی مۆنتاژی بە کار هێناوە، لەگەڵ ئەوەی سەرەتای ئەم بەشە لە تورکیا دەست پێ دەکات، بەڵام بە هۆی مۆنتاژ و فلاشباکەوە، کارەکتەری سەرەکی و وەگێڕی هەمووشتزان، دەگەڕێتەوە ساڵانی پێش چوونە خوێندنگەی و ئەوکات تەمەنی پێنج ساڵە.

لەم بەشەدا زۆرترین دایەلۆگ لەنێوان پاڵەوانی ڕۆمانەکە و کارەکتەرێکی لاوەکیدا، دەکرێت. بە شێوازێکی چڕوپڕ، لەبارەی یەک پرسیارەوە، کە ئایا (داکی خەوتووە یان نەخەوتووە) بە شێوازێکی هونەرییانە دایەلۆگێکی درێژ دروست دەبێت. لەگەڵ ئەوەیشدا، تەکنیکی گێڕانەوەی چیڕۆک لەنێو چیڕۆکدا، بەکار هاتووە. هەروەها گێڕانەوەی سیاسەتی سەتەی نۆزدەیەمە لە دیدگەی منداڵێکی پێنج ساڵانەوە.

بەشی هەشتەم:

گێڕانەوەی کاتێکی دیارکراو و سەردەمێکی هەستیارە. ئەوکات ڕژێمی بەعس حکوومی عێراقیان کردووە، نەهامەتی گەشت و کۆچی مرۆڤی کوردانی باشوور، کە لە خاڵەکانی پشکنین زۆر ستەمیان لێ کراوە، دەگێڕێتەوە. ڕۆماننوس لەم بەشەدا ددانی پێدا دەنێت، کە بایەخ بە لۆژیکی (سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی) چیڕۆک نادات، جگە لەوەی هێندێک نووسەری میللی ئەم لۆژیکەیان کردووەتە بیانووەک تا پەلاماری نووسەرانی تری پێ بدەن؛ بە پێچەوانەوە کاروان بە شێوازێکی جودا دەنووسێت.

لەم بەشە و بەشەکانی دیکەیش، ئیشێکی زۆر لەبارەی دەنگی کارەکتەرەکانەوە کراوە، شاکەسی ڕۆمانەکە لە دەمی گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا، تۆنی کارەکتەرەکانیش بە گوێی خوێنەردا دەچرپێنێت، کاتی دایەلۆگی نێوان کارەکتەرەکان هەم هەست بە تۆنی دەنگیان دەکرێت، هەمیش شاکەس وەسفی ئەو تۆنە دەکات، کە ئایا تووڕەیە یان بێئومێدە یان دڵخۆشە، تۆنێکی ڕەقە یان نەرمە… شێوازی چۆنێتیی دەربڕینەکان، لە گوێی خوێنەردا دەزرینگێنەوە.

پوختە:

ئەم کتێبە ژیاننامەیە، وەلێ بە تامی ڕۆمان نووسراوە، هەر لە دەستپێکی ڕۆمانەکەدا، نووسەر باڵ بەسەر گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانیدا دەکێشێت. وەگێڕەوەی هەمووشتزان بە کاتی ئێستە و بەردەوام ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، جیاواز لە تەکنیکە باوەکانی تر، کە چیڕۆکی هونەریی کلاسیکیی کوردی پێ دەنووسران. بە دیوێکی دیکە، گێڕەرەوە خۆی لە کاری ڕابردووی (بوو) دەرباز کردووە، بۆیە بە کاتی ئێستە و بەردەوام ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.

ڕۆمانەکە فرەدەنگ و ڕەنگە، چەندان کەس و کارەکتەری سەرەکی و لاوەکی، ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەگێڕنەوە.

لە تەواوی ڕۆمانەکەدا، وەسف ئیشێکی زۆری لەسەر کراوە و گرنگیی پێ دراوە، ڕۆمانەکە فرەدەنگ و ڕەنگە، چەندان کەس و کارەکتەری سەرەکی و لاوەکی، ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەگێڕنەوە. نووسەر بەوردی ئیشی لەسەر بابەتە دەروونییەکان کردووە، ڕوونە لە هەموو بەشەکانی ڕۆمانەکەدا بە قووڵایی ناخی کارەکتەرەکانیدا ڕۆ دەچێت.

هەمیشە تەکنیکی مۆنتاژ ڕۆڵی جوانترکردنی ڕۆمانەکە دەبینێت، گێڕانەوەی چیڕۆک لەنێو چیڕۆکدا، لەم ڕۆمانەدا تژییە. وردەکارییەکانی ڕۆژانی قوتابخانە و خوێندکاری بەشێکی زۆری لەم ڕۆمانەدا داگیر کردووە، هەمیشەیش ڕووداوەکان یەکیان لە ئەوانی دیکە جودان.

کاروان یەکێکە لەو نووسەرانەی زانیارییەکان بە ئاسانی بەدەستەوە نادات، پێویستە خوێنەر زانیارییەکان کۆ بکاتەوە، ئەمەیش خوێنەر کێش دەکات تا بەدوو ڕووداوەکانی چیڕۆکەکەدا بچێت، وردتر و قووڵتر دەقەکە بخوێنرێتەوە.

کارەکتەرە سەرەکی و لاوەکییەکانی ئەم ڕۆمانە، کۆمەڵێ ناسناوی سەیریان هەیە، نووسەر بە وریایی ناسناوەکانی لەگەڵ پیشە و کەسایەتی کارەکتەرەکان هەڵبژاردووە، جگە لەوەی هێندێ ناوی بە کۆد نووسیون و بە کورتکراوەیی ناویان دێنێ، بۆ نموونە کارەکتەرێکی سەرەکی هەیە، ناسناوەکەی (شەکشەک)ـە، ئەم کارەکتەرە تا کۆتایی ڕۆمانەکە چەندان کەتن دەنێتەوە، پێستی قاچی ئەم بە تێلی یاری دەدڕێنێ، شانی ئەو بە چەقۆ زامدار دەکا، بەرد لە پێی یەکێکی دیکە دەدات؛ بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت، کورد گوتەنێ دەستی بەدە، یان کەتنکەرە. پێم وایە لە کوردەواریدا، بەرخ ئەگەر نێر بێ و بکەوێتە نێو ساڵێک و دووان، پێی دەگوترێ “شەک”.ڕیتمی ناوی (شەکشەک) گومان دەکەم لە چەمکی “شکاندن”ەوە خواسترابێت، چونکی ئەم کارەکتەرە سەرەکییە، دەیان ڕێچکە و بەربەست دەشکێنێت، گوێ بە دابونەریت نادات، پێبەندی هیچ سیستمێک نابێت، ئەوەی خۆی بیخوازێ ئەو دەکات!

جگە لەوەی دەیان دێڕی ئەم ڕۆمانە، خوێنەر دەخەنە پێکەنین، ڕەنگە لەگەڵ خوێندنەوەی هێندێ دێڕیش دڵتەنگی ڕوو لە خوێنەر بکات، ئاخەر مێژووی نەتەوەی کورد پڕ پڕە لە ستەم و کارەسات.

ئەوەی شایەنی باسە، کاروان کاکەسوور یەکێکە لە نووسەرە زوانزان و زوانپاراوەکانی کورد، کەم نووسەر هەن وەکوو کاروان بایەخیان بە زوانی کوردی دابێت و هێندە لە خەمیدا بن. لەگەڵ خوێندنەوەی دەقە کۆن و نوێکانی، یەکسەر بۆت دەردەکەوێت ئەم نووسەرە هەمیشە لە خەمی زوانی کوردییە، لە یەک دەنگ و فۆنیمی کۆڵیوەتەوە، ئاگەداری گشت جومگە، ستوونە ورد و درشتەکانی زوانەکەیەتی. تا لەبارەی زوانی نووسینی کاروانەوە قسە بکەین و بنووسین، کەمە؛ چونکی ڕەنگە گوتە و نووسینەکانمان لە ئاست ماندووبوونی ئەم نووسەرە نەبێت، کە هەوڵی بۆ داوە.

هێندێ لەو دەقانەی لەناو ڕۆمانەکەدا باڵکێشن:

بە منداڵی هەر جارێ لە ئاوێنەم دەڕوانی، خۆمم لە باوەشی پیرێکدا دەبینی، بەڵام نەمدەزانی کێیە. کەسیش نەیدەتوانی یارمەتیم بدات، چونکە کاتێ یەکێک دەهات، ئەو ون دەبوو. لە گەنجێتیمدا دەمگوت ئەو پیرە مرد، بۆیە ماوەیەکی زۆرە دیار نییە. لە پیریدا هەر جارێ لە ئاوێنە دەڕوانم، خۆم لە باوەشی منداڵێکدا دەبینم. باوەڕ دەکەن سەرەتا نەمدەزانی ئەو منداڵە، خۆمم؟ تازەم زانیوە ئەو پیرەی بە منداڵییش لە باوەشی دەگرتم، هەر خۆم بووم. ئەرێ من تا ئەو ڕادەیە لە ناسینەوەدا خراپم؟ باوەڕم وایە هەر ئەو منداڵە دامبنێت، گیانم دەردەچێت، بەڵام بەوە دڵخۆشم، کە هیچ ماندووبوونێک بە سیمایەوە نابینم. کاتێ بە باوەشی منداڵێکەوەیت، لات ڕوون بێت هێزێکی گەورەت هەیە! ئینجا بنووسە، ئەی جەستەی زیندووی من! ئەم کتێبەیش بنووسە!

·        (لەسەر ئەم شەقامەدا، شنەبا قژی تۆ و قژی تۆیش گیانی منی دەلەراندەوە. ئەمڕۆ لەم گەردوونە چەسپاوەدا، تەنیا دوو شت لەریونەتەوە، قژی تۆ و گیانی من).

{نووسیوتە: (وێنەیەکی تری خۆتم بۆ بنێرە). ناینێرم. نەدەبووایە ئەوەی یەکەمیشت بدەمێ، چونکە دەزانم ئەگەر زۆر لە وێنەم ڕابمێنیت، تینووێتیت دەشکێت، لە کاتێکدا دەمەوێت هەمیشە بیرم بکەیت}.

گەلێجار بە‌ خۆم دەڵێم تۆ گەوره‌ بوویت. منداڵەکەی جاران، بگره‌ هەرزەکارەکەی ئەوسایش نییت، بۆیه‌ خەمەکانیشت لەوانەی پێشووت ناچن. تۆ بە‌ هۆی خەمەکانتەوه‌ دەزانیت لە‌ چ قۆناغێکی تەمەندایت. بەڵێ، خەمەکانت گەوره‌ دەبن، ئینجا خۆت.

ئەدەبی تراجیدی بە‌ تەنیا ناتوانێت فریام بکەوێت، بۆیه‌ پەنا بۆ هونەریش دەبەم. بەردەوام گوێ لەو گۆرانییانه‌ دەگرم، کە‌ نەک هەر خەمی نوێم پێ دەبەخشن، بەڵکوو لە‌ دەستیان دێت خەمە کۆنەکانیشم بخەنەوه‌ گەڕ.

مرۆڤ تا ژەهری خۆشەویستی نەچێژێت، نازانێت ئەو دەعبایه‌ چییە.

شۆڕش گەردەلوولە، نەوەک بورکان، چونکە گەردەلوول کاتێ هەڵدەکات، تەنیا ئەو شتانە بۆ ئاسمان دەبات، کە سووکن و لەسەر زەوین، بگرە بێکەڵکن، پێچەوانەی بورکان، کە ناخی زەوی دەهێنێتە دەرێ و قووڵاییی شتەکان پیشان دەدات. بەکورتی شۆڕش بریتییە لە پیشاندانی شتی بێکەڵک و شاردنەوەی ئەوانەی بەهایان هەیە. لە دوای شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا سیاسەتمەداری ڕووکەش و ڕۆشنبیری هەلپەرستی لە سیاسەتمەدار ڕووکەشتر دەردەکەون و دەبنە خەتیبی جەماوەر. ئەوەی لە شۆڕشدا سەر دەکەوێت، خودی جەماوەر نییە، بەڵکوو ئەو باوەڕە لەمێژینەیە، کە لە نەوەکانی پێشووەوە ماوەتەوە و لە خەیاڵی ئەو جەماوەرەدا خۆی حەشار داوە. کەواتە جەماوەر بریتییە لەو خاکە بێگیانەی تۆوی ئەو باوەڕەی لەسەر دەڕوێنرێت. ئەو باوەڕە پیرۆزە وردەوردە هەموو شتێک دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ڕۆشنبیرەکان بە خێرایییەکی سەرسڕهێن خۆیان لەگەڵ ئەو باوەڕە ڕادەهێنن و هێندەی تر جۆشی پێ دەدەن. بەم شێوەیە زۆرایەتی تێکڕای دەنگەکانی کەمایەتی کپ دەکات و خۆی تەنیا دەمێنێتەوە.

ماوەیەک بیر لەوە دەکەمەوە. پێویستە کاتێ گەڕامەوە، ئەمە لە سەرنجنامەکەمدا بنووسم، چونکە لە تێکستی ئەدەبیدا ئەوەی بایەخی هەیە، شتە بچووک و بەلاوەنراوەکانن، نەوەک شتە زەقەکان. هەمیشە نووسەرە جەماوەرییەکان پەنا بۆ ڕووداوی زەق دەبەن و بە شێوەی ڕاستەوخۆیش دەیانگەیەننە خوێنەری سادە. هەر لەبەر ئەوەیشە جەماوەرێکی زۆر ئەو ئەدەبە پەسەند دەکەن. دەڵێن ئەو نووسەرە قسەی ناو دڵی ئێمەی کردووە. ئەمە ڕێک ئەو شتەیە، خۆمان بیرمان لێ کردووەتەوە و ویستوومانە بیڵێین. نووسەرێکی گەورەیە و بە زمانێکی سادە ئەو شتەی خۆمی پێ گوتوومەتەوە. هەندێک لەو کتێبانە وەک گسکی پووش وان، جەماوەر لە بۆنەکاندا بە فوو بەرزی کردبێتنەوە. هەر هێندە تاقەتیان چوو و بۆنەکە تێپەڕی، سەریان دادەنەوێننەوە و گسکەکەیش دەکەوێتە خوارێ. ئەو نووسەرانە کاتێ کتێبیان لەو بەرزاییەدا دەبینن، خۆیان لێ دەگۆڕێت و پەلاماری هەر نووسەرێکی تر دەدەن، کە لە بۆنەکاندا کتێبی بە فووی جەماوەر بەرز نابێتەوە.

لەناو گۆمی هەموو خەیاڵێکدا، دەنکەچەوێکی واقیع و لە بیابانی هەموو واقیعێکدا پنجەگیایەکی خەیاڵ، دەدۆزرێتەوە.

The post ڕۆمانی “ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟” appeared first on ژنەفتن.

سوپاس بۆ ئەوەی ترس زمانی خۆی دۆزییەوە
یەکەمین شت کە لە دوای خوێندنەوەی کتێبی نایا مارییا ئایت دەبێت بوترێت، سوپاسە! سوپاس بۆ ئەوەی ترس زمانی خۆی دۆزییەوە.

(ئەگەر مردن شتیکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە) لە ناونیشانێکی پارادۆکس دەچێت. چۆن ئەو شتە دەدەرێتەوە کە پێشتر لەو کەسە وەرگیراوە؟

لە ساتێکی هەنووکەییدا وا هەست پێ دەکرێت کە لەم گەردوونەدا، چەپڵە بە یەک دەست لێدەرێت و دەبێت بە تەنیا بەرەنگاری شیوەن و ناخۆشییەکان ببیتەوە. بەڵام لە دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆمان دەردەکەوێت کە تۆ دیارییەکت پێ بەخشراوە: ئەو ترسە بچوکە لە کاتی لەدەستدانی منداڵەکەت، وا لە هەر باوانێک بکات کە بکەونە گێژاو و ناخۆشییەکی ئەوتۆ کە ئێمە تەواو لەم کتیبەدا بەدی دەکەین. لەنێو پەڕەکانی ئەم کتێبەدا چەندین هاوار و گازاندە و لە هەمان کاتدا خەمباری دەبیسترێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەم کتێبە وات لێ دەکات بە هەمان ئەندازە ئەو ترسە بژیت بێ ئەوەی ناچار بیت لە خەمناکیدا خول بگریت.

کتێبی (ئەگەر مردن شتیکی بردوویت بۆی بگەرێنەوە) لە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا ماریا ئایت و ئالان پەری لە دانیمارکییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە بڵاوکاروەکانی وەشانی نووسیار ٢٠٢١

ڕەنگە ئەم کتێبە وەک چارەسازێک بێتە پێش چاو، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم کتێبە زۆر دوورە لەوەی وەک چارەسازێک بێت بۆ خەمناکی؛ بەڵکو تا ئاستێکی زۆر بەرز وەک کتێبێکی ئەدەبی لە قەڵەم دەدرێت.  چونکە ئەمەیە کاری ئەدەبی بەرز کە دەیکات: کە وامان لێدەکات خراپترین هەست و دژوارترین ترس لە گێڕانەوەکاندا بژین، بەم شێوەیەم ئێمە وەک مرۆڤ زیاتر قوڵ دەبینەوە بەرەو ئەو شتانەی کە زۆر سەخت و توانای تێپەڕاندنیان نییە، وایان لێدێت ببن بە بەشێک لە هەستی دەروونی خۆمان.

چی لەوە خراپ و دژوارتر هەیە کە لە شەوێکی شەممەی مانگی مارسدا بە تەلەفۆنێک ئاگادار بکرێیتەوە کە کوڕە ٢٥ ساڵەکەت لە پەنجەرەی ئاپارتمانی نهۆمی چواردا خۆی فڕێداوەتە خوارەوە؟ ئەوە (کاڕڵ) کوڕی نووسەر نایا مارییا ئایت بەهۆی بە ژەهراییبوونی بە قارچکێکی کێوی ئەم کارەساتەی بەسەردا هاتووە.

دەنگە نەشازەکان

ئەم کتێبە لە چەند کۆدەنگێک پێکهاتووە یان دەتوانین بڵێین لە چەند دەنگێکی نەشاز پێکهاتووە، کە زۆربەی ئەو دەنگانە بەچەند جۆرە فۆنت و قەبارەی فۆنتی جیاواز بە سەر پەڕەکانی ئەم کتێبەدا دابەش دەبێت. چیرۆکە سەرکییەکە و ئەو تەلەفۆنەی کە هەواڵی کەوتن و مردنی کاڕڵ لە نەخۆشخانەی (غیس) و کاتێک کارڵ لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردا هەناسە دەدات و دواتر هاوڕێ و تەوای خێزان لە نەخۆشخانە چاوەڕوانی مردنی دەکەن و دواتر ڕێوڕەسمی ناشتن و بەخاکسپاردن و پرسەکەی، ئەمانە بە شێوەیەکی بەرچاو نووسەر هەوڵی داوە وەک جەختکردنێک بۆ زمانی مانەوە و خۆڕاگری بیانووسیت تا دەگاتە دوا ڕستەی ئەم کتێبە: (ئەمەش لەڕۆژی ١٦ی مارسی ٢٠١٥ بوو، کارڵ مرد.)

هەندێ جار چەند دەنگێکی تر لەگەڵ خۆیان دەدوێن: هەر لە نووسینی پایە بەرز تا دەگاتە نووسینی نووسەرانی پێشوو تر کە ئازیزان و منداڵی خۆیان لەدەستداوە لەوانە: سیسرۆ و مالارمێ. هەروەها یادەوەری کارڵ لە سەردەمی منداڵیدا دەنگی نەخۆشخانە و ڕاپۆرتی پۆلیس و چارەسازی دەروونی و فەلەکناس و پزیشکی توێکاری، هەموویان لەنێوان خۆیاندا دێنە قسە تا دەگاتە دەنگی باوکی کاڕڵ کاتێک بە دەنگێکی سارد و میکانیکی هەواڵی کەوتنە خوارەوەی کاڕڵ بە دایکی دەڵێت.

ناوەڕۆکی ئەم کتێبە وەک ناونیشان شێواو و پەشۆکاوە: شیعرێک لە خوارووی پەڕەیەک دەستپێدەکات و لە بەشی سەرووی پەڕەی دوای خۆی کۆتایی دێت، لەنێوان ئەو شیعرە چەندین تێکستی تر وەک ناوبڕ دێنە شیعرەکەوە، ئەمەش پەرتەوازی و شێواوی تیا دەبینرێت کە کار بۆ دابەشکردنی پەڕە نەکراوە، ئەمەیش لەبەر هۆکاری زمانی شۆک و غافڵبوونە لەناو ئەم کتێبە.

بەخت

لە سەرەتای ئەم بەرهەمەدا هەستکردن بە بەدحاڵیی و توڕەبوون دەردەکەوێت، هەستێک وا لە مرۆڤ دەکات کە خۆی نەبێت، توڕەبوون لەهەموو ئەوانەی هۆشیارن، توڕەبوون لە چارەسازی دروونی و ڕۆحانی کاتێک پێی دەڵێن ”خەمەکت نۆڕماڵە و نەگیشتۆتە ئاستێکی ئاڵۆز”.  چارەسازەکان دەستێکی گەرمی لێدەدەن ”خەمباری شتێک نییە چارسەر بکرێت”.

نووسەر هەست بە ئازاری ویژدان دەکات کاتێک بەختی کوڕەکەی دەخوێنێتەوە:

”هەرچەندە واش دیار بێت، دەڵێی دایکت لە سۆزداریدا درێغيی نەکردووە و ئازادانە لە خودی خۆیدا بەخشندە بووە، لە پشتەوە دادەنیشتیت، هەست و سۆزێکی دژوارت هەبوو، بە شێوەیەک لە شێوەکان هەستت دەکرد گوناهێکت کردووە و کەسێکی ناحەزیت. ئەمە بە شێوەیەکی بەهێز و بێئەندازە کاری تێ کردبوویت .ئەمە ئەو هۆکارە بووە کە تۆ لە خۆت دڵنیا نەبیت و بووە بە کەمایەسی لە باوەڕبەخۆبوونی خۆتدا.”

ئەوە بەختی بوو. ئەو ئێستا مردووە.

کاردانەوەی دایکی، توڕەبوونێکە لە خودی خۆی:

”خه‌تابارانه‌ ئازاری گیانم دەدەم و/ بە ده‌م قیژە و هاواره‌وه‌ خۆم بەسه‌ر زه‌وييه‌كه‌دا/به‌ كێش ده‌كه‌مه‌ خواره‌وه‌./ تف له‌ فەله‌كناسى دەکەم/ بەڵام هێشتا خۆم بە خەتابری ئازاری گیانم دەدەمو/ بە دەم قیژە و هاوار خۆم بەسەر زەوییەکەدا بە کێش دەکەمە خوارەوە. ”

”ئەوەی پێشتر واتایەکی هەبووە ئەوا ئێستا هیچ واتایەکی نییە”.

بێ زمان بێ کات

کات لەم کتێبەدا دەشکێت، کات ناڕوات، ناگوزەرێت، کات هەر نییە، داهاتوو نییە، تەنیا و تەنیا خەمێکی ئەبەدی هەیە کە ئێستایە.

توڕەبوونێک لە هونەریشدا هەیە، ڕقگرتن و هەستکردن بە قێزەونی لەو زمانەی کە کار ناکات ئەو زمانەی کە زوقم و توانای خنکاندنی هەیە و لە هەموو شتیکیدا زمانی شۆکە. ”ئەوەی پێشتر واتایەکی هەبووە ئەوا ئێستا هیچ واتایەکی نییە”.

بەڵام نایا مارییا ئایت نووسەرە و ئەو تەنها دەتوانێ پەنا بۆ زمان بەرێت. بۆیە ئەم کتێبە باس لە دووبارە دانان و سەرکەوتنی زمان دەکات. ئەویش بە خوێندنەوەی ئەو نووسەرانەی هەمان باری ئەویان هەبووە، چۆن بەسەر زمان و گەڕانەوەی زمان سەرکەوتوو بوون. تەنانەت بە دانانی چەند وشەیەکی سادەی وەک ”خەمڕەوێن” یان ”زیندان”، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نایا دان بەوەدا دەنێت کە هەرگیز نابێتەوە بە خۆی، ئەو ئێستا یەکێکی ترە.

خۆشەویستی

من دەنووسم ”ئەو-نایا” لەبەر ئەوەی لەم کتێبەدا هەموو دەستەواژەکانی گێڕەرەوە ڕەت دەکاتەوە. هیچ بۆشاییەک نییە لەنێوان ماریا ئایت و ئەوەی نووسراوە. بەڵام ئەگەر دەتەوێت لاپەڕەکانی ئەم کتیبە بۆ دواوە هەڵبدەیتەوە ئەوا بەم کتێبە کە کارێکی هونەری پێکهێناوە.

ئەو هەڵکشان و پەرتەوازبوون و شێوازی مۆنۆلۆگ و شیعر و وێنە کەرتکراوانە بەشێکی گرنگ پێکدێنن لە ناوەڕۆکی کارێکی ئەدەبی و هونەری. بۆ نمونە: ”چیتر خۆمان نین” دەبێتە دژ بەیەکی دێڕەکانی پێشووتر کە ئەمە دێتە بەر دیدەمان: ”ئێمە لە ناو خۆمانین”.

ئەوەی لە سەرەتای ئەم کتێبە دەبینرێت پەرتەوازەییە، بەڵام لە دوای وەرگرتنەوەی زمان و هۆشی نووسەر بە ڕادەیەکی زۆر دەبێتە شاکارێکی هونەری.

توڕەبوونێک هەیە لەم کتێبەدا کە نووسەر شیکردنەوەی خۆی بۆ دەکات، قەدەر و پێشبینی کردنی مردن. بۆ نموونە خوێندنی هەمان کتێب (كتێبى تیبته‌کان له‌باره‌ى ژیان و مردنه‌وه‌) کە کوڕەکەی لەسەر هەمان پەڕەی ئەو کتیبە جێهێشت بوو پێش مردنی.

ئەوەی لە سەرەتای ئەم کتێبە دەبینرێت پەرتەوازەییە، بەڵام لە دوای وەرگرتنەوەی زمان و هۆشی نووسەر بە ڕادەیەکی زۆر دەبێتە شاکارێکی هونەری.

هەر لە ناونیشانی کتێبەکەدا دەردەکەوێت، ئەمەیش لە سەرەتا و ناوەڕاستدا هەیە بەڵام لە کۆتاییدا دەردەکەوێت کە ناونیشانی ئەم کتێبە پێشتر نایا مارییا ئایت لە شیعرێکیدا پێش مردنی کاڕڵ نوویسوەیەتی و لێرەشدا نووسەر پێشبینی مەرگی کردووە. شیعرەکە بەم دێڕانە دەست پێدەکات: ”ئه‌گه‌ر مردن شتێکى بردوويت/ بۆی بگەڕێنەوە/ بۆی بگەڕێنەوە،/ ئەوەی لەو مردووەت وەرگرتووە/ ئەو کاتەی ئەو مردووە دەژیا.”

– ئا بەم شێوەیە ناونیشانی کتێبەکە کتوپڕ واتای خۆی دەگەێنێت: ئەوەی لە کۆتاییدا دەبێت بۆی بگەڕێنرێتەوە خۆشەویستییە.

تۆ ئێستا لە بەردم کتێبێدا دانیشتویت کە بە هێزێکی پێویست نووسراوە و وەک پێوسیتییەکیش تۆ سەرقاڵی خوێندنەوەی دەبێت و بە قووڵی کار لە ناخ و دەروونت دەکات.

*کتێبی (ئەگەر مردن شتیکی بردوویت بۆی بگەرێنەوە – کتێبی کارڵ) لە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا ماریا ئایت و ئالان پەری لە دانیمارکییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە بڵاوکاروەکانی وەشانی نووسیار ٢٠٢١

لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان دەست دەکەوێت

سەرچاوە: لاپەڕەی کولتووری ڕۆژنامەی ئینفۆرماشیۆن– کۆپنهاگن

https://www.information.dk/kultur/anmeldelse/2017/03/tak-raedslen-faaet-sprog

The post سوپاس بۆ ئەوەی ترس زمانی خۆی دۆزییەوە appeared first on ژنەفتن.

یاداشتێك ده‌رباره‌ی پێنج نامیلكه‌ی فیكریی وه‌لید عومه‌ر
ده‌ستپێك

ئه‌مه‌ یاداشتێكی كورته‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و زنجیره‌ نامیلكه‌ فیكرییه‌ی وه‌لید عومه‌ر كه‌ له‌مدواییانه‌دا پێنج دانه‌یان بڵاوبوونه‌وه‌ (كێشه‌ی تاك، كێشه‌ی فۆرم و ناوه‌ڕۆك، كێشه‌ی واقیع و فه‌نتازیا، كێشه‌ی ژۆرنالیزم و, كێشه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا). مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و ناواخنی نامیلكه‌كان له‌باره‌ی “پرۆبله‌ماتیزه‌كردن و به‌كێشه‌كردن”ی كۆمه‌ڵێك چه‌مك و دیارده‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م چه‌مكانه‌ له‌ ڕۆشنبیریی كوردیدا به ‌به‌ربڵاوی به‌كاردێن، به‌ڵام هه‌وڵی تیۆریزه‌كردنی چڕوپڕ و هه‌مه‌لایه‌نیان نه‌دراوه‌. ئه‌م نامیلكانه‌، ئه‌م چه‌مكه‌ باسكراوانه‌ بۆ كۆتا پنتی لۆژیكی خۆیان ڕاده‌كێشن و شیمانه‌ تیۆرییه‌ ڕێتێچوو و مومكینه‌كانیان ده‌پشكنن.‌ به‌ هیوام ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ داهاتووشدا به‌رده‌وام بێت و سه‌ركێشیی فیكری تریشی به‌دوادابێت بۆ به‌كێشه‌كردن و تیۆریزه‌كردنی كۆمه‌ڵێك پرس و چه‌مكی تریش (ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریش بم ئه‌م زنجیره‌یه‌ له‌ فۆرمی تردا به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ كۆمه‌ڵێك چه‌مك و كێشه‌ی تریش ده‌كۆڵێته‌وه‌). وه‌كئه‌وه‌ی له‌ خودی ناونیشانه‌كانیاندا ده‌یبینین، مه‌رامی پشت ئه‌م پێنج نامیلكه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ به ‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه‌دا بكات و به‌ بێباكی به‌سه‌ریاندا تێنه‌په‌ڕێت؛ واته‌ به‌كێشه‌كردن وه‌ك ده‌رگیربوونێكی ڕۆشنبیرانه‌. سلاڤۆی ژیژه‌ك له‌ بۆچوونێكی چڕكراوه‌دا وه‌ها ئه‌ركی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ ده‌خاته‌ ڕوو: “پێموایه‌ ئه‌ركی فه‌لسه‌فه‌ بریتی نییه‌ له‌ وه‌ڵام به‌خشینه‌وه‌، به‌ڵكو نیشاندانی ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌و شێوازه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ له‌ كێشه‌یه‌ك تێده‌گه‌ین ده‌كرێت خۆی كێشه‌دار بێت”. له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، ئه‌م نامیلكانه‌ چه‌مكی “كێشه‌” قووتده‌كه‌نه‌وه‌ و، ده‌یكه‌نه‌ ته‌وه‌ری گشتی هه‌موو باسوخواسه‌كان، چونكه‌ شێوازی داڕشتن و ڕوانین له‌ كێشه‌یه‌ك خۆی به‌شێكی سه‌ره‌كی بیركردنه‌وه‌یه‌ لێی؛ ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێجار پێی ده‌وترێت “بیركردنه‌وه‌ی حه‌قیقی”. ئه‌گه‌رچی هه‌ر نامیلكه‌یه‌ك – كه‌ له ‌ڕاستیدا زیاتر و به‌ تایبه‌ت “كێشه‌ی تاك” خۆی له‌ فۆرمی كتێبدایه‌- له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌رگیره‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان شێوازی ده‌رگیربوون له‌ هه‌موویاندا هه‌یه. له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا چه‌ند هێڵێكی‌ گشتی پێنج نامیلكه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، واته‌ ئه‌م یاداشته‌  ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا و گشتییه‌ له‌ شێوازی ده‌قه‌كان نه‌ك په‌رژانه‌ سه‌ر تاك به‌ تاك ده‌قه‌كان و ئایدیا و ئه‌رگۆمێنته‌كانیان، به‌و هیوایه‌ی خوێنه‌ر خۆی بگەڕێتەوە بۆ ئه‌م پێنج نامیلكه‌یه‌‌ و، خۆی ده‌رگیری باسوخواسه‌ ته‌رحكراوه‌كانیان ببێته‌وه.

پێنج نامیلکەی فیکری؛ وەلید عومەر؛ لەلایەن ڕێکخراوی ئازادبوونەوە چاپ و بڵاوکراونەتەوە

یه‌كه‌م: میتۆدی ئیشه‌كان سوودی له‌ كایه جیاوازه‌كان وه‌رگرتووه‌؛ فه‌لسه‌فه‌، ده‌روونشیكاری و ئه‌ده‌ب و هتد. فره‌ كایه‌ییش نه‌ك ته‌نیا خزمه‌ت به‌ ڕووونكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی چه‌مكێك یان دیارده‌یه‌ك ده‌كات، به‌ڵكو خودی دیارده‌كه‌ش له‌ به‌شبه‌شكردنی پسپۆرانه‌ی هاوچه‌رخ ڕزگار ده‌كات. هه‌ر ناساندنی ئیشه‌كان خۆی به‌ “فیكری” ئاماژه‌ به‌وه ده‌كات، به‌ كۆمه‌كی كایه‌ جیاوازه‌كان هه‌وڵی تێگه‌یشتن له‌ چه‌مكه‌ یونیڤێرساڵه‌كان بدرێت و هاوكات په‌یوه‌ندی و پچڕانه‌ تراوماییه‌كانی نێوان گلۆباڵ و لۆكاڵیش بخرێنه ‌به‌ر باس. نووسه‌ر خۆیشی پێشتر له‌ چه‌ند جێیه‌كی تردا به‌كورتی په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر گرفتی “فیكر” و تیۆریزه‌كردن. فیكر، به ‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان، بریتییه‌ له‌ “مافی قسه‌كردن و وردبووونه‌وه” له‌باره‌ی دیارده‌ و ڕووداوه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی پسپۆرییه‌كی دیاریكراوه‌وه‌- كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌میشه‌ دیارده‌ی گرنگ یان ڕووداوی وه‌رچه‌رخێنه‌ر یان پرسێكی باڵا بن، به‌ڵكو ده‌كرێت شتانێكی ته‌واو لاوه‌كی و په‌راوێزی و نزم بن، وه‌كوو شرۆڤه‌ی ژیژه‌ك بۆ شێوازی ته‌والێته‌ فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و ئینگلیزییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ پرسی ئایدیۆلۆژیاوه؛ ژیژه‌ك باوه‌ڕیشی وایه‌ ده‌بێت هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ تیۆریزه‌ بكه‌ین. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، فیكر به‌ مانا جێ مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێره‌ خودی كایه‌كان له‌ داخراوێتی و تاكڕه‌هه‌ندی ڕزگار ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ڕاستییه‌ی وا له‌ كوردستاندا نه‌ كایه‌كان وه‌ك كایه‌ی سه‌ربه‌خۆ دروستبوون و به‌كرده‌یی سه‌رپێكه‌وتوون و نه‌ تیۆر و قوتابخانه‌ فه‌لسه‌فی و بگره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانیش جێكه‌وت و فامكراون، ئه‌وا ئیشی “فیكر” ئیشێكی چه‌ندقات سه‌ركێشانه‌تر و هه‌ستیارتره‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واده‌كات فیكر لای ئێمه‌ وه‌رگه‌ڕێته‌ سه‌ر “نامه‌”یه‌ك كه‌ نازانرێت چۆن و كه‌ی ده‌گات، گه‌یشتن وه‌ك تێگه‌یشتن، دیالۆگ، جێكه‌وت، به‌رخوردی تاكه‌كه‌سی و  لێكه‌وته‌ ده‌سته‌كۆییه‌كانیشی. ئه‌م پێنج نامیلكه‌یه‌ش نامه‌یه‌كن و به‌و هیوایه‌ی خوێنه‌رانی فیكر هه‌وڵی ده‌ستڕاگه‌یشتن و ده‌رگیربوون بده‌ن له‌گه‌ڵیاندا و، چیتر ده‌قه‌ جدی و فیكرییه‌كان به‌ئاگایانه‌ و نائاگایانه‌ فه‌رامۆش نه‌كرێن.

كۆی نووسینه‌كان جۆره وه‌فادارییه‌كن بۆ “حه‌قیقه‌ت” دژ به‌ “فاكتگه‌رایی” و “فاكتپه‌رستیی ژۆرنالیستی”.

دووه‌م: ده‌رگیربوون (engagement)ی تیۆری خه‌سڵه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م نووسینانه‌ی وه‌لید عومه‌ر و كۆی نووسینه‌كانی پێشتریشیه‌تی. ده‌رگیربوون به‌ هه‌ردوو مانا زمانییه‌كه‌ی، واته‌ هه‌م خۆخه‌ریكردن به‌ بابه‌تێك و هه‌م دژوه‌ستانه‌وه‌ و به‌ره‌نگاری كردنیشی؛ چه‌شنه‌ شه‌ڕ و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه‌یه‌كی زه‌ینی. ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌ میتافۆرێكی وه‌رگیراو له‌ نووسه‌ر خۆیه‌وه‌ بكه‌ین، ده‌رگیربوون جۆرێكه‌ له‌ “كه‌شێكی سۆفیانه‌ی فۆرماڵ”[1]: بۆ كه‌سی بیركه‌ره‌وه‌، كرده‌ی هزرین دیوێكی سوبێكتیڤی تۆخی هه‌یه‌، ته‌نیا چه‌مكه‌كان شرۆڤه‌ ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژی. بۆ نموونه‌، ئه‌م پێنج بڵاوكراوه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵێكدا نووسراون و داڕێژراونه‌ته‌وه‌ و سه‌رباركراون. له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌، نووسه‌ر پێشتریش به ‌تایبه‌ت له‌ڕێی وه‌ڕگێرانه‌وه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ خوێنه‌ریش ڕه‌خساندووه‌ تاوه‌كو ئه‌ویش “ده‌رگیر”ی ئه‌م باسوخواسانه‌ بێت. بۆیه‌ وه‌كچۆن نووسین ده‌رگیربوونێكی ماندوونه‌ناسانه‌ و پشودرێژ و بیركه‌ره‌وه‌ و تیاژیاو ده‌خوازێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ خوێندنه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه خوێنه‌ره‌كه‌‌ ببێته‌ “سۆفییه‌كی پشودرێژ و فۆرماڵ” تا ئایدیاكان به‌گۆشت و خوێنه‌وه‌ هه‌رس بكات.

له‌ دیوێكی تریشه‌وه‌، هه‌ر كامێك له‌م نامیلكانه‌‌ “ده‌رگیربوونێكی ڕۆشنبیرانه‌یه‌ به‌ كێشه‌كه‌وه‌ نه‌ك شرۆڤه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و فێركاری”[2]. ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت لێره‌دا خه‌ریكبوون له ‌پێناو خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵیك زانیاریی گشتی و ساده‌ نییه‌، كه‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت به‌ ئاسانی له‌ سه‌رچاوه‌ جیاجیاكانی تر به‌ ده‌ستیان بهێنێت، به‌ڵكو ڕێك به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه‌ به‌و زانیارییه‌ به‌رده‌ستانه‌. مه‌رامی پشته‌وه‌ی ئیشه‌كان پێدانی كۆمه‌ڵێك زانیاری بێ ڕه‌پت نییه‌، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی هێڵه‌ لكێنه‌ره‌كانی نێوان زانیاریییه‌ به‌شه‌كییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانێكی تیۆری چالاكانه‌یشه‌ له‌ واقیعدا. به‌ گوزارشتێكی تر، كۆی نووسینه‌كان جۆره وه‌فادارییه‌كن بۆ “حه‌قیقه‌ت” دژ به‌ “فاكتگه‌رایی” و “فاكتپه‌رستیی ژۆرنالیستی”. ئه‌م جۆره‌ نووسینه‌ی له‌م پێنج نامیلكه‌یه‌دا ده‌یخوێنینه‌وه‌ له‌ ڕاستیدا جۆرێكه‌ له‌ دژه‌-نووسین؛ كه‌شفكردنی ئیمكان و زه‌مینه‌ی چه‌مكه‌كان، هه‌م له‌ په‌یوه‌ندییان به ‌یه‌كتر و هه‌م ڕۆچوونێكی تیۆری له‌ تاك به‌ تاكیاندا.

سێیه‌م: ئاڵۆزیی ڕوونكه‌ره‌وه‌. ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ ڕۆژنامه‌ و چاپكراوه‌ و فه‌زا ڕۆشنبیرییه‌ گشتییه‌ كوردییه‌كاندا بخشێنین، سه‌رمان ده‌سووڕمێت له‌و شته‌ی ده‌توانین پێی بڵێین “به‌فیڕۆدانی وشه‌”. ئه‌م هیچ نه‌وتنه‌ ته‌واو خاڵییه‌ له‌ هه‌ر ماته‌وزه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌، بۆ نموونه‌ وه‌ك ئه‌و بۆشایی و هیچێتی و بێده‌نگییه‌ خه‌لاقه‌ی لای بێكێت هه‌یه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌و ناڕوونییه‌ ناونشینه‌شه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ خودی زمانی مرۆییدا هه‌یه‌‌، به‌ڵكو ساده‌گۆیی ژۆرناڵیستی و ڕاكردنه‌ له‌ تیۆر- به‌ ناوی ڕاكردن له‌ ئاڵۆزییه‌وه‌. ئاڵۆزی خۆی له‌خۆیدا نه‌ نیشانه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌ و نه‌ نیشانه‌ی به‌دحاڵیبوونیشه‌، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ نكۆڵی لێنه‌كراوه‌ش هه‌یه‌ وا بیركردنه‌وه‌ ناتوانێت خاڵی بێت له‌ ئاڵۆزی؛ واته‌ ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌ك له‌م ده‌قانه‌ هه‌بێت- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگه‌ ئاشنا نه‌بن به‌ زمانێكی تیۆری تۆكمه‌- ئاڵۆزییه‌كه‌ له‌ هه‌ناوی ده‌رگیربوون و بیركردنه‌وه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌؛ ئاڵۆزییه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و چه‌مكه‌كان ده‌كات به‌ پێچه‌وانه‌ی ساده‌گۆیی ڕووكه‌شانه‌ كه‌ ناتوانێت كێشه‌ ساده‌كانیش ڕوون بكاته‌وه و جۆرێكه‌ له‌و شته‌ی جاران له‌ قوتابخانه‌دا پێی ده‌وترا “ئینشای عام”. ئه‌و قوتابیانه‌ی عه‌ڕه‌بیان نه‌ده‌زانی، ئه‌م ئینشا (داڕشتن)ە‌یان له‌به‌ر ده‌كرد و له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا پرسیاری داڕشتن له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك هاتبایه‌وه‌، ئه‌وان “ئینشا عام”ەكه‌یان ده‌نووسی و “ده‌ریش ده‌چوون”‌.

به‌نیسبه‌ت بارودۆخی ئێمه‌وه‌ زمان نه‌ك ته‌نیا ماڵی بووونه‌ به‌ڵكو زمان ماڵی به‌ره‌نگاری و به‌رهه‌ڵستی نواندنیشه‌

بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌‌ سه‌رنجێكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئینجا سه‌رده‌كێشێت بۆ سه‌رنجگه‌لێكی تر و له‌ناو قاڵبێكی تیۆریشدا داده‌ڕێژرێت، سه‌ره‌نجامیش كۆمه‌ڵێك ئایدیای چكاوه‌ ده‌خاته‌ڕوو. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌ نامیلكه‌كان ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر كێشه‌ی ژۆرنالیزم وه‌ك كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هه‌م ساده‌گۆیی عه‌وامانه‌ و هه‌م ته‌مومژسازیی بێهوده‌‌ش؛ به‌ڵام ئێمه‌ پێویستمان به‌ هزر و زمانێكی ئاڵۆز هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ فریوه‌كانی ساده‌یی تێبگه‌ین. ئاڵۆزیی بیركردنه‌وه‌ له ‌بنه‌ڕه‌تیشه‌وه‌ جۆرێك له‌ ئاڵنگاری و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر دۆخه‌ كوردییه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ش تێدایه‌، وادیاره‌ به‌نیسبه‌ت بارودۆخی ئێمه‌وه‌ زمان نه‌ك ته‌نیا ماڵی بووونه‌ به‌ڵكو زمان ماڵی به‌ره‌نگاری و به‌رهه‌ڵستی نواندنیشه‌؛ جا ئاخۆ كاریگه‌رییه‌ گشتییه‌كه‌ی ئه‌م به‌ره‌نگارییه‌ چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌ شتێكی تره‌. ساده‌كردنه‌وه‌ی كوردانه‌ی كێشه‌كان درێژه‌دانه‌ به‌ وێرانه‌ مه‌عریفییه‌كان، بۆیه‌ خوێنه‌ری ئه‌م ده‌قانه‌ بۆ نموونه‌ واباشه‌ ته‌نیا په‌له‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئاخۆ فۆرم چییه‌، به‌ڵكو ته‌ركیزیش بخاته‌ سه‌ر كۆی گه‌شته‌ مه‌عریفییه‌كه‌، كێشه‌كه‌ له‌ ئاڵۆزی و كۆیه‌تی و فره‌‌ڕه‌هه‌ندی خۆیدا ببینێت. بۆ نموونه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی چه‌مكی فۆرم ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان خه‌یاڵمان بۆ پرسی فۆرم و فۆرماڵیزم له‌ ئه‌ده‌بدا بچێت، به‌ڵام نووسه‌ر وێڕای ئه‌وه‌ش به ‌وردی ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر كێشه‌ی فۆرم له‌ ده‌روونشیكاری و فه‌لسه‌فه‌شدا كه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ زۆرێك له‌ خوێنه‌ران باسێكی نوێ بێت. به‌م جۆره‌، ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێین “ئاڵۆزیی ڕوونكه‌ره‌وه‌” ئاماژه‌ بۆ  مامه‌ڵه‌كردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا؛ ئاڵۆزییه‌ك كه‌ ڕوونكه‌ره‌وه‌یه‌كی حه‌قیقییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رگیری ده‌قه‌كه‌ ده‌بن نه‌ك ته‌مومژسازییه‌كی ناپێویست. بۆیه‌ له‌م ده‌قانه‌دا ته‌نیا گریمانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كان گرنگ نین، به‌ڵكو كۆی هه‌نگاو و لادان و ورده‌ تێبینییه‌كانیش گرنگن؛ ئه‌و شتانه‌ی ڕه‌نگه‌ وه‌ك لادان له‌ باسه‌كه‌ ده‌ربكه‌ون، له‌ ڕاستیدا به‌شێكی سه‌ره‌كی و كڕۆكی باسه‌كه‌ پێكده‌هێنن. هه‌ر خودی وشه‌ی “كێشه‌” له‌ ناونیشانی هه‌موو نامیلكه‌كاندا، ئاماژه‌یه‌ بۆ دابڕان له‌ به‌رخوردی عه‌قڵی باو له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا، قووتكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌ نه‌بینراو به‌ڵام كێشه‌ساز و گرنگه‌كانه‌. خێچكردنه‌وه‌ و ده‌ستكاریكردنی گۆشه‌نیگا باوه‌كانه‌. ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك جێگه‌دا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌پاڵ تێما سه‌ره‌كییه‌ به‌رباسه‌كان، ده‌كرا بابه‌ته‌ به‌ ڕواڵه‌ت لاوه‌كییه‌كانیش زیاتر شیكرابانه‌وه‌ و درێژه‌یان پێدرابا، به‌ڵام له‌ به‌ره‌نجامی “دڵڕه‌قییه‌كی تیۆری”دا وه‌ستێنراون.

وەلید عومەر؛ نووسەر و وەرگێڕ

چواره‌م: پرسی لۆكاڵ و گلۆباڵ وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی گشتی ده‌قه‌كان. ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی گه‌وره‌تریشه‌وه‌ كه‌ “كێشه‌ی گشت و به‌ش”ە. له‌م ده‌قانه‌دا هه‌م به‌ ئاشكرا و هه‌م ئاماژه‌گه‌رایانه‌ش حسێب بۆ تراوما و كه‌لێنی نێوان لۆكاڵی كوردی و گشتی جیهان (یان ده‌قیقیتر، جیهانگیری) كراوه‌. بۆ نموونه‌ وێڕای پرسیاری ئایا ژۆرنالیزم خۆی چییه‌؟ ئه‌م پرسیاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌ش هه‌یه‌ ئایا دیارده‌یه‌كی جیهانی وه‌ك ژۆرنالیزم بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی چی پێیه‌؟ ئایا ئیمكانه‌كانی تاكگه‌رایی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ چۆن ده‌شكێنه‌وه‌؟ له‌ هه‌ناوی ئه‌م پرسیارانه‌ و بگره‌ له‌ كۆی ده‌قه‌كاندا پرسیارێكی شاراوه‌ هه‌یه‌: ئایا ئێمه‌ی كورد له‌ كوێی “گشت”ی جیهانیداین؟ ئایا په‌یوه‌ندی و پچڕانه‌كانی نێوان لۆكاڵ و گڵۆباڵ چین و چۆن تێیان بگه‌ین؟ ئایا گڵۆباڵ چی به‌سه‌ر لۆكاڵدا ده‌هێنێت؟ و هتد. سه‌ره‌نجامیش هه‌ر ئه‌م خودئاگاییه‌ مێژووییه‌ ده‌توانێت ڕه‌وته‌ پێچه‌ڵپێچ‌ و له ‌زۆرباردا “نامێژوویی”ەكه‌ی كورد شرۆڤه ‌بكات[3]. ئه‌م ئاگاییه‌ ده‌رهه‌ق به‌ لۆكاڵ/گڵۆباڵ‌ له‌به‌ر‌ چه‌ند مه‌رامێكه‌: خۆلادان له‌ فریو و بریقوباقی چه‌مكه‌كان له‌ خۆرئاوادا؛ نه‌كه‌وتنه‌ ناو ئه‌بستراكشنكردن و دابڕان له‌ “واقیعی كوردی” و هتد. بگره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نووسه‌ر بۆ ڕۆشنبیرێكی وه‌ك مه‌سعود محه‌مه‌دیش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ لۆكاڵدا بیریكردۆته‌وه‌ یان بیری له‌ لۆكاڵ كردۆته‌وه‌ به‌ڵام ده‌ستی به‌ خودئاگاییه‌كی وه‌ها ڕاگه‌یشتووه‌ كه‌ “به‌ڕێكکه‌وت” و به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د خۆی ئاگاداری بێت ده‌یبه‌ستێته‌وه‌ به‌ ئایدیا یونڤێرساڵه‌كان و چه‌مكه‌ فه‌لسه‌فییه‌كانیشه‌وه‌. بێ مه‌لامه‌ت نییه‌ نووسه‌ر پێشتریش له‌ چه‌ندین جێی تردا په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر پرسی خێڵ و مۆدێرنه‌ و بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌كانی دیكه‌ش (چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ داهاتووشدا نووسه‌ر له‌ گۆشه‌نیگای تره‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م كێشانه‌، وه‌كچۆن پێشتریش په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ریان). بۆیه‌ ئه‌م “ژێست”ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌كێكی وه‌ك مه‌سعود محه‌مه‌د، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ مه‌تریاڵیزم بكات وه‌ك كه‌سێكی “مه‌تریاڵیست” دێته ‌به‌رچاو. ئه‌م ئاوه‌ژوووكردنه‌وه‌ ژیژه‌كییه‌كه‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت: گرنگ نییه‌ خۆت چی ده‌ڵێیت به‌ڵكو ئه‌وه‌ گرنگه‌ به‌كرده‌یی و به‌ ڕه‌چاوكردنی كۆی جیهانبینی و هه‌لومه‌رجه‌ مێژووییه‌كه‌ چیت وتووه؛ درزی نێوان سوبێكتی ده‌ربڕین و سوبێكتی ده‌ربڕاو.

نووسه‌ر هه‌وڵی داوه‌ له‌نێوان چه‌مكه‌ گه‌ردوونییه‌كان و تێڕامانی ناونشین هێڵێكی داهێنه‌رانه‌ بدۆزێته‌وه‌.

نووسه‌ری ئه‌م ده‌قانه‌ خۆی، به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د، ده‌رگیری بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ناو مێژووی بیركردنه‌وه‌ یان نه‌ریتی فیكریدا. نه‌ریت به‌و مانایه‌ی ئایدیا و چه‌مك و مه‌نزومه‌ فیكرییه‌كان مێژووییه‌كی دیاریكراویان هه‌یه‌، ڕه‌خنه‌كراون و درێژه‌یان پێدراوه‌، و كۆمه‌ڵێك بیریار له ‌پشتیانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌. به‌ مانایه‌كی تر، له‌م قۆناغه‌ی هزری مرۆییدا و به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئایدیاكانیش خۆیان سرووشتێكی گه‌ردوونیان هه‌یه‌، بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مێژووی بیركردنه‌وه‌ كه‌موكوڕ و بگره‌ مه‌حاڵ و دۆنكیشۆتانه‌ش ده‌گیرسێته‌وه‌. هه‌ر لێره‌وه‌ تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین نووسه‌ری ئه‌م پێنج بڵاوكراوه‌یه‌ له‌ دوو دیارده‌ی كورتهێن خۆی پاراستووه‌؛ پیاده‌كردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌مكه‌ خۆرئاواییه‌كان و ڕۆچوون له‌ ته‌ئه‌مولات و تێڕامانی نامێژوویی و ده‌ره‌-مێژووی هزر: “بیركردنه‌وه‌ له‌ لۆكاڵ گرنگه‌ به‌ڵام به‌بێ ڕه‌هه‌ندێكی گه‌ردوونی سه‌رده‌كێشێت بۆ چه‌قبه‌ستن و گه‌نین و كۆنه‌پارێزی؛ وه‌كچۆن به‌و دیوه‌ی تریشدا ونبوون له‌ یونیڤێرساڵدا تووشی نامۆبوونت ده‌كات”[4]. نووسه‌ر هه‌وڵی داوه‌ له‌نێوان چه‌مكه‌ گه‌ردوونییه‌كان- كه‌ به‌ زۆر هۆكاری ڕوون و ئاشكرا له‌ خۆرئاواوه‌ به‌رهه‌مهاتوون- و تێڕامانی ناونشین هێڵێكی داهێنه‌رانه‌ بدۆزێته‌وه‌. ئه‌م هێڵه‌ ناونشینه‌ شێوازێكی تری ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ موراد فه‌رهادپوور پێی ده‌ڵێت “وه‌رگێڕان-بیركردنه‌وه‌” به‌ڵام له‌ بواری نووسین خۆیدا، هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌ش كه‌ ئه‌م كێشانه‌ی لێره‌دا باسكراون ته‌نیا له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌رامی شه‌خسییه‌وه‌ باس نه‌كراون، به‌ڵكو له‌ سۆنگه‌ی مێژوومه‌ندی و زه‌رووره‌تی مێژووییه‌وه‌ لێیان كۆڵراوه‌ته‌وه‌.

“بیركردنه‌وه‌ له‌ كۆنتێكست”دا، واته‌ له‌ بری خۆ هه‌ڵواسین به‌ كۆمه‌ڵێك كڵێشه‌ی به‌ناو پێشكه‌وتنخوازانه‌ و ڕزگاریخوازانه‌ به‌ڵام به‌كرده‌یی ئه‌بستراكت و عه‌قڵی باوئاسا و ژۆرنالیستی، له‌ سیاقه‌ كوردییه‌ داهێزراوه‌كه‌دا مانا و لێكه‌وته‌كانیان ده‌پشكنێت.

پێنجه‌م: بێجگه‌ له‌و  چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، له‌م پێنج ده‌قه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسی سه‌نتراڵی دیكه‌ش هه‌ن ته‌نیا ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین: پرسی سوبێكت و سوبێكتیڤیته وه‌ك یه‌كێك له‌ خولیا سه‌ره‌كییه‌كانی نووسه‌ر‌؛ “ئایدیا”ی فیكری، به‌ مانای دۆلۆزییه‌كه‌شی، واته‌ به‌و مانایه‌ی ئایدیا به‌رهه‌مێكی تاقانه‌یه‌ و له‌ بیركردنه‌وه‌وه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌، ته‌نیا ئه‌و شته‌ ناڵێیته‌وه كه‌ وتراوه‌ به‌ڵكو ئیزافه‌ی خۆیشتی ده‌خه‌یته‌ سه‌ر؛ ستایله‌ ده‌رگیركه‌ره‌كه‌ی ده‌قه‌كان، ستایلێك كه‌ نه‌ك ته‌نیا هه‌ندێ شتمان پێ ده‌ناسێنێت، به‌ڵكو ناسین و زانینه‌ پێشوه‌خته‌كه‌شمان “له‌ئاشنایی ده‌خات” و درزی تێده‌كات. ئه‌م ستایله‌ ئاشتیشمان ده‌كاته‌وه‌ به‌ چێژی خوێندنه‌وه‌ و چێژی زمانیش. كۆتا خاڵیش، كه‌ له ‌ڕاستیدا ده‌بووایه‌ له ‌سه‌ره‌تادا باسمان كردبا، ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ده‌توانین پێی بڵێین “بیركردنه‌وه‌ له‌ كۆنتێكست”دا، واته‌ له‌ بری خۆ هه‌ڵواسین به‌ كۆمه‌ڵێك كڵێشه‌ی به‌ناو پێشكه‌وتنخوازانه‌ و ڕزگاریخوازانه‌ به‌ڵام به‌كرده‌یی ئه‌بستراكت و عه‌قڵی باوئاسا و ژۆرنالیستی، له‌ سیاقه‌ كوردییه‌ داهێزراوه‌كه‌دا مانا و لێكه‌وته‌كانیان ده‌پشكنێت. پێموایه‌ ئه‌م “بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ كۆنتێكست”دا[5] هه‌ندێجار بۆ كه‌سانێك به‌دحاڵیبوون دروست ده‌كات. بۆ نموونه‌ كه‌سانێك هه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت بیر له‌ پرسی ژن ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك نووسه‌رێك، بۆ نموونه‌ نووسه‌ری ئه‌م نامیلكانه‌، له‌ سۆنگه‌ی “بیركردنه‌وه‌ له‌ كۆنتێكست”دا پرسه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات، ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ئه‌م چه‌شنه‌ هزرینه نه‌كه‌ن ئه‌وا وه‌ها نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ئایدیا ته‌رحكراوه‌كه‌ شتێكی دژه‌پێشكه‌وتن و بگره‌ دژه‌ژنیشه‌. به‌ڵام سه‌ره‌نجام بیركردنه‌وه‌ی حه‌قیقی نابێت له‌وه‌ بسڵه‌مێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی خه‌باته‌ ڕاست و ڕاستگۆیانه‌كه‌ی بۆ ڕزگاری و ئازادی، ناو و ناتۆره‌ی دژه‌-ئازادی و دژه‌-ڕزگاری بدرێته‌ پاڵ (ئه‌گه‌رچی پێموایه‌ خاڵی ده‌ستپێكی ئه‌م پێنج نامیلكه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر ماركس ده‌یویست فه‌لسه‌فه‌ و فه‌یله‌سوفان له‌ لێكدانه‌وه‌ی جیهانه‌وه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ گۆڕینی جیهان، به‌ڵام وه‌ك سلاڤۆی ژیژه‌ك ده‌ڵێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بێت تێزه‌كه‌ی ماركس ئاوه‌ژوو بكه‌ینه‌وه‌ و بڵێین: فه‌یله‌سوفان تا ئێستا- له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ و بیست- هه‌وڵی گۆڕینی جیهانیان داوه‌، به‌ڵام له ‌ڕاستیدا ئیدی پرسه‌كه‌ لێكدانه‌وه‌ و شرۆڤه‌كردن و لێتێگه‌یشتنێتی. ئه‌م پێنج تێكسته‌ش ئه‌م ئه‌ركه‌ تیۆرییه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌رشانی خۆیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م جیهانه‌ تێبگه‌ن و شرۆڤه‌ی بكه‌ن- ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌یه‌ كه‌ زۆرجار به‌ ناوی شۆڕشگه‌رایی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی ناماقوڵ و ناواقیعی له‌سه‌ر “كرده‌”، یان به‌ وته‌ی فه‌رهادپوور له‌سه‌ر “ئوستوره‌ی پراكسیس”، ‌ نادیده‌گیرێت). ڕه‌چاونه‌كردنی سیاق ڕه‌نگه‌ كڵێشه‌ی به‌ناو ڕزگاریخوازانه‌ و پێشكه‌وتنخوازانه‌ به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵام مه‌حكومن به‌وه‌ی هه‌ر له‌ ئاستی كڵێشه‌یه‌كی ئه‌بستراكت و ناواقیعیدا بمێننه‌وه‌.

پەراوێزەکان:

[1]بڕوانه‌ كورته‌ وتاری “سۆفیی گۆشه‌ی چه‌مكه‌كان…”، له‌م لینكه‌وه‌، https://negativegroup.org/item.php?id=435

[2]كێشه‌ی واقیع و فه‌نتازیا، وه‌لیدعومه‌ر، چاپی یه‌كه‌م 2021، زنجیره‌كتێبی ڕێكخراوی ئازادبوون، لا ١٠

[3]نووسه‌ر خۆی له‌ جێیه‌كی تردا، به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ تێزه‌كانی داریوش شایگان له‌باره‌ی “هاوكاتیی ئاسته‌كانی ئاگایی”ە‌وه‌ پێیوایه‌ دۆخی ئێمه‌ی كورد له‌ جیهاندا جۆرێكه‌ له‌ “هاوكاتیی ناهاوكات”، خوێنه‌ر له‌میانه‌ی خوێدنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه‌دا ئاشنای دیوه‌ جیاجیاكانی ئه‌م خودئاگاییه‌ ڕۆشنبیرانه‌یه‌ ده‌بێت.

[4]كێشه‌ی تاك، وه‌لید عومه‌ر، چاپی یه‌كه‌م 2021، زنجیره‌كتێبی ڕێكخراوی ئازادبوون، لا 199

[5]بیركردنه‌وه‌ له‌ كۆنێكستدا ده‌كرێت جۆرێك بێت له‌و “خێچ ڕوانین”ە‌ی ژیژه‌كیش باسی ده‌كات.

The post یاداشتێك ده‌رباره‌ی پێنج نامیلكه‌ی فیكریی وه‌لید عومه‌ر appeared first on ژنەفتن.

خۆشترین بەشی ڕۆژ
ڕۆمانی پاشماوەی ڕۆژ (The Remains of the Day)سێهەمین بەرهەمی ڕۆماننووسی بەریتانیایی (کازوو ئیشیگورۆ)یە کە نۆبێلی ئەدەبیی ساڵی ٢٠١٧ی پێ بەخشرا. هەروەک دوو ڕۆمانی پێشتری خۆی، پاشماوەی ڕۆژ لە گۆشەنیگای(Point of View) یەکەم کەسەوە دەگێڕدرێتەوە کە کەسایەتی ستیڤێنزە(Stevens) وەکوو باتلێرێکی(butler) ئینگلیزی لە گەورەماڵێێکی ئەشرافیدا کار دەکا.

خاوەن ماڵەکە کەسێکی ناودار و دەست ڕۆیشتوویە بە ناوی لۆرد دارلینگتن کە لە میانەی ڕۆمانەکەدا بە وردی باسی کەسایەتیی دەکرێ. لە کولتووری ئینگلیزیدا باتلێر وەکوو سەرپەرشتیاری خزمەتکاران لە ماڵە ئەشرافییەکاندا ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماڵی پێ دەسپێردرێ و بێجگە لەوەش سەرپەرشتیی خزمەتکاران دەکا.

کازوو ئیشیگورۆ (١٩٥٤- )ڕۆماننووسی بەریتانیایی بە ڕەگەز ژاپۆنی، وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٧

ئیشیگورۆ خۆی دەڵێت بۆ ئەوەی لە شێواز و زمانی ئاخاوتنی باتلێرەکان کەڵک وەربگرم زۆرم هەوڵ دا بەڵام لەو بارەیەوە هیچم دەست نەکەوت، چۆنکە هیچ باتلێرێکم نەبینییەوە کە یادەوەرییەکانی خۆی نووسیبێتەوە، بۆیە بە ناچار شێوازی قسەکردنی باتلێرێکم لە مێشکی خۆمدا خۆڵقاند کە وەک لە ڕۆمانەکەشدا دەردەکەوێ زمان و لەحنی ستیڤێنز زمانێکی شەق و ڕەق و فەرمییە و هەمیشە دەرخەری ڕێزی تایبەتی باتلێرێکە وەکوو ژێردەستەیەکی گوێڕایەڵ بۆ گەورەی خۆی.

چیرۆکی ڕۆمانەکە لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا و بە گەیشتنی نامەیەک لە هاوکارێکی کۆنەوە دەست پێ دەکا. لەو نامەیەدا میس کێنتن(Miss Kenton) باسی ژیانی هاوبەشی خۆی دەکا کە ستیڤێنز بەوە تێدەگا کە گوایە لە ژیانی هاوبەشی ناڕازییە و بۆیە بە هەلی دەزانی بە بیانووی هێنانەوەی خاتوو کێنتن بۆ سەرای دارلینگتن دیسان بچێتەوە سەر سۆزدارییە کۆنەکەی و هەستی بەرانبەر خاتوو کێنتن کە هیچکات نەیویست ئەو سۆزە بدرکێنێ.

ئێستە ئیتر سەردەمی لۆرد دارلینگتن کۆتایی هاتووە و خاوەنی تازەی سەرای دارلینگتن کابرایەکی دەوڵەمەندی ئەمریکاییە بە ناوی فارادەی. فارادەی بە پێچەوانەی دارلینگتن باوەڕی بەو دیسیپلین و نەزم و نەسەقە ئینگلیزییە نییە کە پێشتر وەکوو یاسا و ڕەوشت لە هەموو ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی سەرای دارلینگتندا پەیڕەو دەکرا. فارادەی ئۆتۆمۆبیلەکەی خۆی بە ستیڤێنز دەدا بۆوەی چەند ڕۆژێک وەکوو پشوو سەفەر بکا و ڕایبوێرێ.

ستیڤێنز ئەو سەفەرە وەکوو دەرفەتێک وەردەگرێ و جارێکی دیکە لە مێشکی خۆیدا بە ئەمەگناسیی و وەفاداریی هەمیشەیی خۆی بۆ لۆرد دارلینگتن وەک دەرخستنی مانای شکۆمەندیی(dignity) و پێوەندی خۆی و تەنانەت باوکیدا بچێتەوە کە ئەویش پێشتر باتلێر بووە و بۆ ماوەیەکیش لە سەرای دارلیگتندا کار دەکا و لەوێیش دەمرێ. لای ستیڤێنز وەفاداریی بۆ دارلینگتن و بە تەواوی ڕێک و پێکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی باتلێرێکی سەرکەوتوو دەرخەری مانای شکۆمەندییە.(dignity)

هەموو ئەمانە و هاوکات وردەکاریی ڕووداوەکانی ناو سەرای دارلینگتن لە ساڵەکانی پێش شەڕی جیهانی دووەم، کەسایەتیی لۆرد دارلینگتن و پێبەندیی لەڕادەبەدەریی ستیڤێنز بە یاسا و دەستووری وشکی ئەشرافیی ئینگلیزی و سۆزداریی هەرگیز نەگوتراوی بۆ خاتوو کێنتن لە ڕێگەی تەکنیکی فلەش بەک(flash back) و پێداچوونەوەی ڕووداوەکان لە مێشک و یادەوەریی ستیڤێنزدا بە چڕوپڕی دەگێڕدرێتەوە و خوێنەر لە دەلاقەی زەینی ستیڤێنەوە لە ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە ئاگادار دەبێتەوە.

دواتر لە دیداری ستیڤێنز و کێنتندا دەردەکەوێ کە کێنتن ساڵانێکە ژیانی هاوبەشیپێک هێناوە و ئێستە ناوی خانمی بێنە(Mrs.Benn). سەرەڕای ئەوەی بڕێجار خانمی بێن بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر خۆشەویستی ئەو و ستیڤێنز بێ سەمەر نەدەمایەوە و پێکەوە دەژیان ئاخۆ ژیانیان چۆن دەبوو؟ بەڵام ئێستە مێردەکەی خۆش دەوێ و چاوەڕێی لەدایکبوونی نەوەکەیان دەکا.

ستیڤێنز لە کۆتاییەکانی ڕۆمانەکەدا بیر لەو دەرفەتانە دەکاتەوە کە تازە لەدەستی چوون. دەرفەتی خۆشەویستی و ژیان لەگەڵ کێنتندا، دەرفەتی ئەوەی کە دەیتوانی جۆرێکی تر لەگەڵ ڕووداو و دۆخە جیاجیاکاندا ڕووبەڕوو بێتەوە بەڵام ئێستە وەک مایەپووچێک لە ڕابردوو دەڕوانێ و تووشی حەسرەت بووە. هەرچەند سەرەڕای ئەو حەسرەتە خوێنەر قەت پێی وا نییە ستیڤێنز لەو شێوازە بیرکردنەوە ڕزگاری بێ کە لە ماوەی تەمەنیدا بەو باوەڕەوە ژیاوە و تەنها شتێک کە گرنگی پێداوە بەرجەستەکردنی شکۆمەندییە(dignity)  و خزمەتکردن بە گەورەکان کە لە ناخودئاگای خۆیدا باوەڕی بەوە هێناوە کە لە ڕێگەی هەرچی باشتر خزمەتکردنەوە ڕۆژێک ئەویش دەبێتە خاوەن ئەو شکۆ و گەورەییە.

کاتێک دیداری لەگەڵ کێنتندا کۆتایی دێ و بە هەڵکەوت تووشی پیرە پیاوێک دێ کە ئەویش سەردەمانێک خزمەتکار بووە و پێکەوە قسە دەکەن. دوایی سەیری ڕیزەچراکانی قەراخ دەریا دەکا کە هەڵکراون و لەبەرخۆوە دەڵێ هێشتا تۆزێک لە ڕووناکایی ڕۆژ ماوە. ڕەنگە قسەکانی ئەو کابرایەش ڕاست بێ کە وتی بۆ زۆر کەس خۆشترین بەشی ڕۆژ شەوە، بەشێک کە بە درێژایی ڕۆژ چاوڕوانی دەکەن.

ئەگەر وا نییە بۆ ئەو جەماعەتە بە هەڵکردنی چراکان گەشکە دەبن و خۆشیی دەکەن. پیاوە بەساڵاچووەکە پێی دەڵێی ئەو ڕێگایەی تۆ گرتووتەبەر هەڵەیە، کەم چاوت لە ڕابردوو بێ، حاڵت خراپ دەکا. هەموومان واین، سەرەنجام دەبێ قاچمان ڕاکێشین. دەبێ چاوت لە ئایندە بێ، بۆخۆت خۆش بە، خۆشترین بەشی ڕۆژ شەوە.

بەڵام دوا دێڕەکانی ڕۆمانەکە دیسان ئەو تۆزقاڵە ڕووناکییەش دەکوژێنێتەوە کە وەکوو هیوایەک بۆ گۆڕان لە بیرکردنەوەی ستیڤێنزدا بەدی دەکرا؛ کاتێ ستیڤێنز دەڵێ: بە ڕای من هیچ کێشە نییە ئەگەر گەورە و خاوەن سەرا لە خزمەتکارەکەی خۆی کە لە کار و ئیشی خۆیدا سەرکەوتووە چاوەڕێی گاڵتەوگەپ بکا، هەڵبەت من بۆ خۆم ماوەیەکی زۆرم کات بۆ فێربوونی گاڵتە سەرف کردووە بەڵام لەوانەیە بە جدییەتی تەواوەوە وەدوای ئەو ئیشە نەکەوتبم. سبەی کە بگەڕێمەوە سەرای دارلینگتن بەڕێز فارادەی تا حەفتەیەک نایەتەوە، بۆیە زۆرتر دەرفەتم هەیەوە خۆم ئامادە بکەم ڕەزامەندیی بەڕێزیان وەدەست بێنم.

ئەوەی دەکرێ وەکوو بەرچاوترین تێم(Theme) لە ڕۆمانی پاشماوەی ڕۆژدا ئاماژەی پێ بکرێ گرنگترین لایەنی ژیانی ستیڤێنزە کە هەمان شکۆمەندیی(dignity) باتلێرێکی ئینگلیزییە. لای ستیڤێنز ئەو دەرکەوتنانەی لە شکۆمەندییەوە سەرچاوە دەگرن بە تایبەت لە دۆخە دژوار و چارەنووسسازەکاندا سەرخزمەتکارێکی سەرکەوتوو وەدی دێنن.

ئەم هەست بە شکۆمەندی کردنە کارتێکەریی بەرچاوی دەبێ لەسەر ژیانی ستیڤێنز بە تایبەت لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مەرگی باوکیدا کە لەگەڵ ئەوەی لە مردنی باوکی ئاگادار دەکرێتەوە ئەو میوانی و ئاهەنگەی هاوکات خەریکە لە سەرای دارلینگتندا بەڕێوە دەچێ بەجێ ناهێڵێ، یان ئەوەی کە هەست بە خۆشەویستی کێنتن دەکا و تەنانەت کێنتن لێی نزیک دەبێتەوە کەچی ستیڤێنز لە درکاندنی هەستی خۆی خۆ دەبوێرێ و دواجار شکۆمەندیی پیشەکەی هەڵدەبژێرێ.

لە بەکگڕاوندی گێڕانەوەکەی ستیڤێنزدا چەن بڕگەی گرنگی مێژووی ئەورووپا و جیهان هاوپێچ دەکرێ و باسی لێوە دەکرێ کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی نێوان شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم و بە تایبەت چەند ساڵی پێش دەسپێکی شەڕی دووەم.

بیرەوەرییەکانی ستیڤێنز دوو بەشن: یەکەم ئەوانەی پەیوەستن بە ژیانی تاکەکەسیی خۆی کە چیرۆکی عیشقێکی بێ ئاکامن کە هیچکات تەنانەت دەریشی نەبڕی، دووەمیش ئەو ڕووداوانەن کە لە سەرای دارلینگتندا و لە پێش چاوی ستیڤێنز ڕوو دەدەن کە ئەو زۆر لێیان تێناگا و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کۆبوونەوە سیاسییانەی لایەنە کانسێرڤاتیڤەکانی ئینگلیز کە لەو سەردەمەدا هەوڵی لێکتر نزیک کردنەوەی دەوڵەتی ئینگلیز و ئاڵمانیان دەدا.

ئەم بەکگراوندە مێژوویی و سیاسییەی لە ڕۆمانەکەدا بوونی هەیە مرۆڤی فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی وەکوو ستیڤێنز بەرهەم دێنێ کە وەک دەبینین تەنانەت پاش تەمەنێک چاوپۆشی لە حەز و ویستی خۆی وەک ئینسانێک، دواجار حازر نییە دەست لەو شکۆخوازیی و مەزن ویستییە پوچ و بێ ئەنجامەکە خۆی هەڵگرێ.

The post خۆشترین بەشی ڕۆژ appeared first on ژنەفتن.

دینۆ بۆتزاتی؛ هێشتا کەس لە قەڵای کافکادا ماوە؟
دینۆ بۆتزاتی (١٩٠٦-١٩٧٢) ڕۆماننوسی ئیتالی

ئایا پێویستە بۆ ئەوەی قسە لە ئومێد بکەین، بگەڕێینەوە ناو نائومێدی. بۆ دۆزینەوەی هیوا، بە دوای بێهیواییدا بگەڕێین. یان دەبێت قسە لە جەنگ بکەین، بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار ببێت.

فرانز کافکا، یەکێکە لەو نووسەرانەی کە زۆرینەی ڕەخنەگران، کارەکانی لە خانەی ڕەشبینی و نائومێدیدا پۆلێن دەکەن. لە خانەی نامۆبوونی مرۆڤ لە ژیان، پرسیاری سەرەکی ئازار، گەڕان بە دوای چارەنووسی نادیاری مرۆڤدا.

ڕۆمانی قەڵا[1] (١٩٢٦) یەکێکە لە ڕۆمانە تەواونەکراوەکانی، لەم ڕۆمانەدا لە ئێوارەیەکی درەنگدا، کەسێک بە ناوی ک، کە پیشەی ڕووپێوە، بە ئەرکێک دەچێتە گوندێک، کە قەڵایەکی دێرینەی تێدایە، کاروباری گوندەکە، لە هەموو ئاستەکاندا لەو قەڵایەوە جێبەجێ دەکرێن.

دانیشتوانی ناوچەکە، هیچ شارەزاییەکی وردیان لەسەر شێوازی کار، کارمەندەکان و ئیشەکانی تری قەڵا نییە. وەک ئەوەی قەڵا بۆ خۆی شوێنێکی دەست پێڕانەگەشتوو بێت و، دەستی ڕابگات بە هەمووان.

ک دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەڵادا، گفتوگۆ بکات. بەڵام جگە لەوەی هەموو جارێک لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بێ ئومێد دەبێت، بۆ خۆشی هەرگیز ناتوانێت بە تەواوی بچێتە ناو قەڵاکە و ئاگاداری کاروبارەکانی ناوی بێت، تەنانەت بە پلەبەندییەکی زۆر و زنجیرەیەکی درێژی هەوڵدان، ئینجا دەگاتە ئەوەی کارمەندێکی ئاسایی قەڵا ببینێت.

گەیشتی ک بۆ گوندەکە لە ئێوارەیەکی ساردی زستاندا دەبێت، گوندەکە لەژێر کەشێکی بێبەزەییانەی هەمیشەیی بەفردایە، شەقامەکان و خانووەکانی بە بەفر داپۆشراون. بەڵام بە داخەوە، ئێمەی خوێنەر ناگەین بە کۆتایی ئەم شاکارە ئەدەبییە، چونکە کافکا ڕۆمانەکە بە ناتەواوی بەجێ هێشتووە، لێ ئەوەی گرنگە و دەتوانین لێوەی هەڵێنجین، هەوڵی بەردەوامی ڕووپێوێکە بۆ ئەوەی بگاتە ناو قەڵاکە، و هەموو هەوڵەکان، بەفێڕۆ دەڕۆن.

ئێمە و ک لە بازنەیەکی دووبارەی گێڕانەوەیەکی وەڕسکەردا، وەک خودی ژیان، لەناو دێڕەکانی ئەم ڕۆمانەدا خول دەخۆین، مامەڵە لەگەڵ کارەکتەرێکدا دەکەین، هیچ کات ناگات بە ئاستی چاوەڕوانییەکانی خۆی و، ناتوانێت ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، هەرچەندە ناشزانین ک لەلایەن چ کەس و لایەنێک و بە چ مەبەستێک نێردراوە، لێرەدا لێکدانەوەکان زیاد و ناپێویست دەبن.

لە بەرامبەردا ئێمە دوای نزیکەی  ١٤ ساڵ و پاش ڕوودانی جەنگی جیهانی دووەم و، دەرکەوتنی کاری ئەدەبی زیاتر لەمەڕ بێ ئومێدیی و چارەنووسی نادیاری مرۆڤایەتی، کە دواتر دەبێتە شێوازێکی ناسراوی کارە ئەدەبییەکان و تا نزیکەی کۆتایی حەفتاکان درێژ دەبێتەوە. دوای نزیکەی ئەم ماوەیە، بە یەکێکی تر لە شاکارە ئەدەبیەکان ئاشنا دەبین، ئەویش ڕۆمانی سەحرای تەتەران[2] لە ساڵی (١٩٤٠) بڵاو دەبێتەوە.

ئەم شاکارە لەلایەن نوسەری ئیتالی دینۆ بۆتزاتییەوە دەنوسرێت.

جیۆڤانی درۆگۆ کە تازە دەرچووی یەکەی سەربازییە، لەلایەن فەرماندەکانییەوە، ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی یەکەمین دەست بەکاربوونی لە قەڵایەکدا دەست پێ بکات. قەڵای باستیانی

ئەو شوێنەیە کە دەکەوێتە سەر سنووری وڵاتێک، بە هەمان شێوە نازانین چ وڵاتێکە. هێندە دەزانین هەر چوارلای ئەم قەڵایە بیابانە و ڕۆژگارێکی دوور ڕەوگەی تەتەرەکان بووە، هەرچەندە ئێستا ئەم چیرۆکە وەک ئەفسانەیەک سەیر دەکرێت لەلایەن دانیشتوانی قەڵاوە.

قەڵاکەی بۆتزاتی، دەکەوێتە ناوچەیەکی نەناسراوەوە، بە کۆمەڵێک شاخ و دۆڵی ڕک و ناو تاوێردا لەگەڵ درۆگۆدا بە ڕێ دەکەوین، قەڵاکە، وەک قەڵا کۆنەکانی دیکە نییە کە هەر لە دوورەوە دیار بێت و ڕەمزی هێز و دەسەڵات بێت، بەڵکوو تەنانەت، دانیشتوانی ئەو ناوچانەش، بڕوا بە هەبوونی قەڵایەکی لەم جۆرە ناکەن لەو ناوەدا.

دواجار درۆگۆ، بە یارمەتی ئەفسەرێکی قەڵا، کە لەگەڵ بۆ پیاسە و گەڕان هاتووەتە دەرەوە، ڕێگەی قەڵا دەدۆزێتەوە.

درۆگۆ، شار، دایک، هاوڕێ و خۆشەویستانی بەجێ هێشتووە و لە قەڵا دەژی، قەڵایەک لە بیابانێکی بەرینی ڕووتەندا.

بۆتزاتی لە قەڵای کافکادا

کارکردنی کافکا لە ڕۆمانەکەدا، ڕاستەوخۆ خوێنەر ئاشنا دەکات بە قەڵایەک، واتە ئێمە لەگەڵ شوێنێکدا مامەڵە دەکەین وەک ڕەگەزی سەرەکی لە ڕۆمانەکەدا.

و، لێ بۆتزانی، بە ناڕاستەوخۆ، دەمانباتە ناو قەڵا، واتە جگە لەوەی قەڵا شوێن و رەگەزی سەرەکییە کە ڕۆمانەکەدا، بەڵام کارکردن و ئەرکی قەڵا، یان نهێنی بوونی قەڵا، بۆ پاراستنی سنوورەکانە لە هێرش و مەترسی تەتەرەکان.

لێرەوە ئەرکی جیاوازی هەر دوو ئاراستەکەمان بۆ دەردەکەوێت،

بەڵام ئەوەی درۆگۆ جیا دەکاتەوە لە ک، ئێمە دەزانین لە چ لایەنێکەوە هاتووە، هەروەها خۆشی دەبێتە سەرباز و، دواتر ئەفسەری باڵا و تا نزیک بوونەوەی خانەنشینی، لەو قەڵایەدا دەمێنیتەوە. دواجار بە هۆی نەخۆشی و پیریی و ماندووییەوە، لەوێ مۆڵەتی دەدەن و لە قەڵا دەردەکرێت، بۆ ئەوەی دواجار، لە نزیک گوندێکی نزیک قەڵا بمرێت.

ئەوەی بۆتزاتی دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە، خوو گرتنی مرۆڤە بەو تراویلکانەی ئومێدی پێی هەیە. مانەوەیەتی لە جوغزێکی بۆشی ئەفسانەییدا کە بە درۆ ئومێدی لەسەر هەڵدەچنێت، درۆیەک کە دەزانین هەرگیز بەدی نایەت، بەڵام دڵنیا نین و دەکرێت لە هەموو چرکەیەکدا، هێرشەکە ڕوو بدات و زەنگی مەترسی لێ بدرێت.

خاڵی لەیەکچوونی بەهێز لە قەڵای کافکا و قەڵای بۆتزاتیدا، وەرگرتنی ئەفسانە و درۆکانە وەک شتێکی ئاسایی، ڕاهاتنی ک و درۆگۆیە لەسەر خۆخەڵەتاندن، لە هەمووی ترسناکتر لەم جۆرە کاراکتەرانەدا، بوونی ئومێدە لەناو نائومێدیدا، هەرچەندە ک لای کافکا، بە ئومێدی چاوپێکەوتن و هاتنەناوەوەی قەڵادایە، بەڵام لای درۆگۆی بۆتزاتی، هێرشی تەتارەکان و هەڵگیرسانی جەنگە، جەنگێک کە هەرگیز نایەت، نە پێش هاتنی درۆگۆ و نە دوای ڕۆشتنی درۆگۆش، بەڵکوو لەوەش خراپتر، زانیاری ئەفسەرە باڵاکانی قەڵایە، کە باش دەزانن، قەڵا هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ڕۆمانی سەحرای تەتەران، دینۆ بۆتزاتی، وەرگێڕانی؛ د. موحسین ئەحمەد عومەر، ٢٠١١

ک دەیەوێت بێتە ناو قەڵا، رۆتیناتی کارەکان بزانێت و، ئەرکەکەی خۆی بە جێ بگەیەنێت، بەڵام دوای چوارساڵ، درۆگۆ واسیتەش دەکات بۆ ئەوەی دوور بکەوێتەوە لە قەڵا، بگەڕێتەوە شار، لای دایکی، هاوڕێ و ماریا و کچە جوانەکانی تر. ئەوەی دەبێتە جێگەی تێڕامانی ئێمە، دواجار بڕیاری یەکلاکەرەوەی درۆگۆیە بۆ مانەوە لە قەڵادا، بۆ شێوەیەک لە فریودانی خود.

یەکێکی تر لەو سەرنجانەی لە بەراوردی ئەم دوو ڕۆمانەدا دەبێت بچینە سەری، کێشەی نامۆبوونی مرۆڤە لە هەردوو شاکارەکەدا.

نامۆبوونی ک لە ناو دانیشتوانی گوندەکەدا، هەمیشە ئەم کارەکتەرە بەدوای شوناسی خۆیدا دەگەڕێت، جارێک لە تاقە کافتریا و میوانخانەی گوندەکەدا، هەوڵی پەیوەندی و یەکترناسین دەدات لەگەڵ فرێدای کچە خزمەتکار. جارێکیش بە گەڕان بەناو ماڵەکانی گونددا و قسەکردن و تێکەڵ بوونی لەگەڵ چەند ماڵێکدا، وەکوو هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی پەیوەندییەک لە نێوان گوند و قەڵا و دواجار ئەنجامدانی ئەرکەکەی خۆی.

بە هەمان شێوە جیۆڤانی درۆگۆ سەرەتا لە ڕێگەی ئەفسەر ئۆرتیزەوە شوێن و ڕێگەی قەڵا دەدۆزێتەوە و هەر ئەمیش دەبێتە ڕێنیشاندەری بۆ ناو قەڵا،

بەڵام درۆگۆ لە قەڵادا نزیکەی چوار ساڵی سەرەتای تەمەنی، ناتوانێت لە کۆتی ئەو مرۆڤە دەربازی ببێت کە هەمیشە هەست دەکات لە شوێن و کاتی خۆیدا نییە. بە تایبەتی ماوەی پاش مۆڵەت وەرگرتن و هاتنەوەی بۆ قەڵا. لە کۆی ئەو مەنەلۆگ و هەستە شاراوانەی کارەکتەرەوە، گومانی ئەوەمان لا دروست دەبێت، ئەم کارەکتەرە دەیەوێت هەڵبێت لەم شوێنە، تەنانەت لە دیمەنەکانی سەرەتادا، پێشنیاری ئەوەی دەدرێتێ کە خۆی نەخۆش بخات، تا بەم هۆیەوە، لە قەڵا دەربچێت.

پاش تەواوبوونی مۆڵەت و گەڕانەوەی بەرەو قەڵا، بۆی دەردەکەوێت، هاوڕێ ئەفسەرەکانی خیانەتیان لێ کردووە و هەریەکەیان هەوڵی بێوچانی خۆی دەدات و واسیتە و کار دەکات، بۆ ئەوەی چی زووترە لەو قەڵایە ڕزگاریان ببێت، بە شاردنەوەی داواکارییەکان بۆ گواستنەوە.

درۆگۆ لە قەڵا، لە ماوەی سی ساڵدا، هەست بە نامۆیی و لێکترازانی ناوەکی دەکات، تەنانەت دوای ئەو ماوە درێژەش، تەنها دەتوانێت لەگەڵ ئەفسەر سیمۆنیدا ببنە هاوڕێ، ئەم هاوڕێتییەش دواجار بە ناردنە دەرەوە و دوورخستنەوەی درۆگۆ کۆتایی دێت لەسەر دەست و بە نەخشەی ئەفسەر سیمۆنی.

خاڵێکی تری جەوهەری لەم دوو ڕۆمانەدا، ئاستی نامۆبوونە. ڕەخنەگران جەخت دەکەنەوە کە حاڵەتی ک حاڵەتێکی تاکڕەوانەیە. واتە خودییە و تەنها ک خۆی لە کێشەی قەڵا و ڕۆشتن ەناو و نزیک بوونەوە دەدات. لە کاتێکدا دانیشتوانی تری شار، ئەم کێشەیەیان نییە.

لە دۆخی درۆگۆدا حاڵەتەکە گشتی و دەستەجەمعییە. واتە کۆی ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی دانیشتوانی ناو قەڵا، لە سەرەتای هاتنەوە، هەوڵی ڕزگار بوون و هەڵاتن دەدەن، وەک ئەوەی درۆگۆ ئامۆژگاری ئەفسەری تازە مۆرۆ دەکات، کاتێک بە هەمان دیمەنی خۆی، پێشوازی لەم ئەفسەرە تازەیە دەکات و ڕووداوەکان دووبارە و چەند بارە دەبێتەوە.

ئەوەی گرنگە لەم بەراوردەدا، مێژووی دەرچوونی هەر دوو کارەکەیە، بە تایبەتی ڕۆمانی سەحرای تەتەران، کە ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم دەردەچێت. ئەمەش درێژەدانە بە هەمان شەپۆلی نائومێدێ و لەیەکترازانی کەسێتی و نامۆیی مرۆڤ، دواجار شکستی دۆزینەوەی شوناسی مرۆڤی هاوچەرخ. ئەم شەپۆلی شکست و نائومێدییە ناوەستێت، هەرچەندە جەنگە جیهانییە گەورەکان دەوەستن. بەڵام دەبینین هێشتا نووسەران، زیاتر درێژە بەم دۆخی نائومێدییە دەدەن و کاری زیاتری کەسەر دەکەن. بە شێوەیەک کە لە سەر دەستی ساموێل بیکێت لە شانۆگەری لە چاوەڕوانی گۆدۆدا دەگاتە ئەوپەڕی پلەی گەشانەوە، کە پاش ١٣ ساڵ و لە ساڵی ١٩٥٣دا بۆ یەکەمین جار نمایش دەکرێت.

[1] القلعه. فرانز کافکا، ترجمە: ابراهیم وطی، ٢٠١٤

[2] سەحرای تەتەران، دینۆ بوتزانی، وەرگێڕانی د. موحسین ئەحمەد عومەر. وەشانی؛ ڕەخنەی چاودێر، ٢٠١١

The post دینۆ بۆتزاتی؛ هێشتا کەس لە قەڵای کافکادا ماوە؟ appeared first on ژنەفتن.