-تێکست و بابەتەکە بە تەختەکلیلی کوردی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە بە فەرمی ناسێنراوە و لەسەر وۆرد دێکۆمێنت نووسرابێت. بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی کرتە لێرە بکە.
-لەڕووی ڕێنووس و نژوەوە ئەدێت و هەڵەچنی کرابێت و لانی کەم کەمترین هەڵەی تێدابێت کە ئێمە بتوانین بە جارێک پێداچوونەوە، هەڵەبڕی بکەین.
-دەبێت بابەتەکان (توێژینەوە و بابەتی تیۆری و وتار و بۆچوونەکان… هتد) ڕەچاوی بنەماکانی نووسین لەو بوارانەدا کرابێت. بۆ ‘تێکستی ئەدەبی’یش ئێمە داهێنان لەبەرچاو دەگرین. بۆ بابەتی وەرگێڕدراو دەبێ ناوی سەرچاوەکە یان لینکی سەرچاوە ئۆرژیناڵەکەی لەگەڵدا بێت.
-هەر بابەتێک کە ئاماژەی ڕەوایەتدانی بە (فاشیزم، ڕاسیزم، سێکسیزم، توندوتیژیی ئایینی، دژەئازادی و دژەژن)ی تێدا بێت، بڵاو نابێتەوە.
-هەر بابەتێکیش وشە و دەستەواژەی زۆری زمانە بیانییەکانی تێدابێت، بڵاو ناکرێتەوە، مەگەر ئەو چەمک و زاراوە فیکری و فەلسەفییانەی کە لە زمانە ڕەسەنەکەوە وەرگیراون و تاڕادەیەکی زۆر جێ کەوتوون.
-ئەگەر هەر تێکست و بابەتێک تا پێنج ڕۆژ بڵاو نەکرایەوە، ئەوە لەبەر هۆیەک لەو هۆیانەی سەرەوە بڵاو نەکراوەتەوە و ئێمە ناچار نین ڕوونکردنەوە بدەین.
-بابەت و تێکستێک کە پێشتر لە ماڵپەڕ یان سایتێکی دیکە بڵاو کرابێتەوە، لە ژنەفتن بڵاو ناکرێتەوە.
زۆر سپاسی نووسەران و بەردەنگە بەڕیز و خۆشەویستەکانی ماڵپەڕی (ژنەفتن) دەکەین کە تەنیا لە ڕێگەی ئیمەیلی تایبەتی ماڵپەڕەکەوە(jineftin@gmail.com)، یان بەشی پەیوەندی بابەتەکانیان (یان ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانیان) بنێرن.