ماڵپەڕی “ژنەفتن“، ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆ و ئارەزوومەندانەیە، گرنگی بە سەرجەم کایە هزری و کولتوورییەکان دەدات. هەر کایە و بوارێک هاوپۆلێکی تایبەتی هەیە.
ژنەفتن، پرۆژەیەکی ئارەزوومەندانە و خۆبەخشانەی قازانجنەویستە و، هیچ سەرچاوەیەکی دارایی نییە. بەو هیوایەین کە لەلایەن کەسانی پێشکەوتووخواز و ئازادیخوازی خەمخۆرەوە پشتگیریی دارایی بکرێین. هەر کاتێک و لەلایەن هەر کەس و دەزگایەکەوە پشتگیریی دارایی کراین، هەر لەم بەستەرەی ماڵپەڕەکەدا لەگەڵ سپاسنامەیەکی پێزانیندا ناو و بڕی پشتگیرییەکە بڵاو دەکەینەوە.
گۆڤاری ژنەفتن؛ کە یەکێکە لە بڵاوکراوە کاغەزییەکانی ژنەفتن، وەرزنامەیەکی تیۆری، هزری و کولتوورییە، تایبەتە بە بابەتی وەرگێردراو لە زمانی یەکەمەوە، هەر ژمارەیەکی لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێک[یان دەزگا و کۆمپانیا]ەوە سپۆنسەر دەکرێت و هەر لەنێو گۆڤارەکەدا ناوەکانیان دەنووسین و ئەو پشتگیرییە پێوەندی نییە بەم ماڵپەڕەوە.
ستافی ماڵپەڕی ژنەفتن
- سەرنووسیار و بەڕێوەبەری ماڵپەڕ: دلاوەر ڕەحیمی
- دەستەی نووسیاران: ژیار ئەسوەد، ژینۆ محەمەد سابیر
- بەڕێوەبەری هونەری: گەیلان عەبدوڵا
- بەڕێوەبەری تەکنیکی: سوارە محەمەد
بۆ زانیاریی دەربارەی مەرجەکانی بڵاوکردنەوە سەردانی پەڕەی مەرجەکانی بڵاوکردنەوە بکە.
“ژنەفتن” وشەیەکی کوردییە و بە مانای “بیستن” بە گوێ دێت.