“من کە وێنە دەگرم. وێنەیەک دروست دەکەم”

“من وێنە دەگرم. وێنەیەک دروست دەکەم… بەڵێ، من هەوڵدەدەم شتێک بگەیەنم لەڕێگەی فۆتۆکانمەوە، بەڵام بەدڵنیایەوە ئاواتی ئەوە ناخوارم کە پێت بڵێم بیر لەچی بکەیتەوە”

جیمی نێڵسن  

جەیمس جیمی فلیپ نێڵسن ناسراو بە جیمی نێڵسن فۆتۆگرافەری ئینگلیز، بە هۆی پۆرترێتەکانی لە هۆز و خەڵکە ڕەسەنەکان ناسراوە. جیمی دەڵێ “باوکم جیۆلۆجیست بوو لەبەر کارەکەی تەواوی جیهان دەگەڕا، منیش بەوە دڵخۆشبووم کە لەنێو خەڵکی جیاوازدا بژیم، دواتر لە ئینگڵاند چووم بۆ خوێندنگه و هەر بە پەرۆشەوە بووم بۆ ئەوەی دووبارە سەردانی ئەو شوێنانە بکەمەوە کە بە منداڵی بینیبوونم”. جیمی لە تەمەنی ١٦ ساڵی تووشی سەر ڕووتانەوە هات و هەموو قژی هەڵوەری، و لە تەمەنی ١٧ ساڵیشدا خوێندنگەی جێهێشت و دەستیکرد بە گەشتکردن بە پێ بۆ تیبت، کامێرایێکی بچوکیشی پێبوو وێنەی گەشتەکەی دەگرت و دوای دوو ساڵ کە گەڕایەوە وێنەکانی لە نەشناڵ جوگرافی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە و دواتریش ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا. دوای ئەوەش دەستی کرد بە گەشت کردن و دۆکیومێنتکردنی ئەو ناوچە جیاوازانەی جەنگی لێبوو وەک ئەفغانستان، کشمیر، یۆگۆسلاڤیا، سۆماڵیا و سەلڤادۆر، هەروەها دەستی کرد بە کارکردن وەک فوتۆجۆڕناڵیستێکی کارامە تاوەکو تەمەنی ٢٤ ساڵی، و دواتریش لە ساڵی ١٩٩٢دا لەگەڵ ژنەکەی دەستی کرد بە گەشتکردن بە تەواوی چیندا، کتێبێکیش بەناوی پۆرترێتەکانی چین بڵاوکردەوە.

لە ساڵی ٢٠١٠ نێڵسن دەستی کرد بە کارکردن لەسەر کتێبی دووەمی بە ناوی (پێش ئەوەی ئەوان کۆچی دوایی بکەن) کە لە ماوەی سێ ساڵدا گەشتی بۆ ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا، باشووری ئەمریکا، و زەریای هێمن کردبوو و وێنەی زیاتر لە ٣٥ لە هۆزە ڕەسەنەکان گرتبوو. نێڵسن دەڵێ؛ “ئیلهامی کارەکەم لە وێنەی (ئەمریکییە ڕەسەنەکان)ی فۆتۆگرافەری ئەمریکی ئێدوارد شێریف کێرتیسەوە بۆ هات”. نێڵسن لە تێد تۆک باس لەوەش دەکات کە بە مانگ هەوڵیداوە تا خەڵکە ڕەسەنەکان بدۆزێتەوە و بە هەفتەش خایاندوویەتی تاوەکو ڕازیان بکات و مۆڵەتی پێبدەن وێنەیان بگرێت.

جیمی لەڕێگەی ئەم کتێبەوە زنجیرەیەک لە پۆرترێتە جوانەکانی خەڵکە نادیارەکانی جیهان نیشان دەدات. گرتنی وێنەی ساتە مێژووییەکان، و پاراستنی یادەوەری کولتوورە کۆنەکان پێش ئەوەی لە چاوی گەردەلولی بڵاوەبووی جیهانگەرییەوە بیگیرێن و لە ڕێگەی ئەمەشەوە دەتوانین شتێکی بنچینەیی فێربین دەربارەی خواستەکانمان بۆ تێگەیشتن لە یەکتری و لە خۆشمان. 

لەساڵی ٢٠١٨ نێڵسن کتێبی سێیەمی خۆی (ڕێزگرتن بۆ مرۆڤایەتی) بە چاپ گەیاند، کتێبەکەی زیاتر لە ٤٠٠ فۆتۆی ٣٠ی لە کولتوورە ڕەسەنەکان بوو، هەروەها چاوپێکەوتنی ئەندامی هۆزەکان و زانیاری شوێن و کولتووریانیشی لە خۆ گرتووە.

جیمی دەربارە فۆتۆکانی دەڵێ  see the bige picture مەبەست لەو قسەیەی ئەوەیە کە ڕاستییەکان ببینرێن. لەو کاتەی دەڕوانرێتە خەڵک و هۆزە جیاوازەکان .