بەگژاچوونەوەی ژیواری مەحکووم

هەشت تابلۆ لە کۆمەڵەبەرهەمی (کێش)

ڕەنگە ئەوەی کە ئارەزووی بێوچان کارکردن دەئافرێنێ و پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بەرەو ئەم ڕێگە پڕ مەترسی و ترسناکە، لانیکەم بۆ من، هەمیشە یەک بنەما و پڕەنسیپێکی سادەیە:

ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەحکووم بوون لە دوو دۆخدا:

یەکەم؛ تێهەڵچوون لەسەر هەرچی کە ژیانێکی لە لەدایکبوونەوە مەحکووم بە بەتاڵی و داهێزراوی و هەموو جۆرەکانی بێدەرەتانی دەکات.

دەستانی نائاشکرای “زۆردار” کە بە هەزار فروفێڵ؛ تەمێ و هەڕەشە؛ بەڵێن و هەڵکێشان، ئینسان بەرەو ملدان بە (پەستی) یان بەجێماوی (پووچی و پاسیڤ) ڕادەکێشێ.

منیش بەردەوام بە شێوەی جواروجۆر، بەرکەوتنم لەگەڵیاندا هەبووە. لەوانە:

(ئافراندنەوە ئاشکرا و بێ بڕوبیانووی ئەو، تیتاڵی پێکردن و شۆخی، دەمەلاسکێ و هێرش کردن. هەندێ جاریش- ئەگەر بمەوێ بە تەواوی ڕاستگۆ بم- تۆڵەی ژیانێکی مەحکووم و لەبیرکردنی و جارێکی تر بیرنەهاتنەوەی و، هەنوکە لەمس و لە ئامێزگرتنی ئەوەیکە ژیان و جوانییە.)

دووەم؛ ڕزگارکردنی ئیمکانێکی نوێی ژیان(=بەرهەمێکی هونەری) لە شەڕی بێ ئەملا و ئەولاترین و حەتمی ترین بنەمای بوون (=مەرگ). لە کۆتاییدا، مەرگ و نەبوون و کۆتایی هاتنی هەموو ئەوەی کە ڕۆژێ ژیان بووە.

زیادەڕەویی نییە، گەر بڵێم ئەم دووەمە، بەهێزترین پاڵنەر و ئەنگیزەی خەڵق کردن لە دەروونی کەسێک دێنێتەئارا و، ئەم ڕزگارییە باڵاترین دیاری و گەورەترین بەجێهێنانی ڕێزی ئەو دەبێت بۆ ژیان.

لەم بارەیەوەش، بە مەبەستی هەنگاونان بۆ وەها مەسەلەیەکی سامناک، ئینسان تێچووی پڕوکێنەری ڕزگاریدەر لە ئەستۆ دەگرێ و هەرگیز دیارییەکی وەها بە دەست ناهێنێت، مەگەر بە پێکهێنەرە (مولفە)کانی کەسی خۆی (بەوپەڕی هەستیاری و بە زمانی خۆی و بەیانی لە پێشدا نەبوو و تازە پەڕ و باڵگرتووی خۆی).

بەم پێیە دوو پڕەنسیپ؛ من زوو درکم بەوە کرد کە هەرگیز هیچ جۆرە هونەرێک بەدینایەت و تینوویەتی ڕۆحم ناشکێنێ و وەڵامی خواست و مەیلەکانمانم نادەنەوە، مەگەر لە سەرکێشترین و تۆفانی ترن شێوەیدا.

تێبینی: ئەم یاداشتەم پێشتر بە فارسی لە (فصلنامەی نهیب) شمارە سوم، سال اول، پاییز ١٣٩٩. ص ٦٣ بڵاوکردوەتەوە.

https://zil.ink/nahibmag


***


دیاکۆ حەسەن نەژاد لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری بانە لەدایک بووە، لە پانزە ساڵییەوە سەرقاڵی هونەری شێوەکارییە. لە ساڵی ٢٠٠٩ چووەتە زانکۆ و لە کۆلێژی هونەر، بەڵام دوای دوو ساڵ واز لە خوێندن هێناوە و خۆی تەرخان کردووە بۆ هونەر. دیاکۆ لە یەکێ لە قۆناغەکانی کارکردنیدا بڕیار لەسەر خەلق کردنی کۆمەڵەبەرهەم دەدات و هەر کۆمەڵەبەرهەمێکیش لەژێر ناوێک و نزیکەی پانزە تا بیست تابلۆ دەبن. ئەم هەشت تابلۆیە لە کۆمەڵەبەرهەمی (کێش)ن لە ساڵی ٢٠٢٠

پێشتر لە وتووێژێکیدا باسی لە ئەزموونی خۆی و کۆمەڵەبەرهەمەکانی دیکەی کردووە، دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە لەگەڵ بینینی تابلۆکانی دیکەی ئەو وتووێژەش بخوێننەوە

سەرنجێک بنوسن