ژمارە کۆ

لە یۆنانییەوە: هیلال ئیبراهیم

عەشق،

ناوێکی بێ وێنەیە،

زۆر بێ وێنەیە،

ناوێکی تاکە،

ڕەگەزەکەی نە مێیە نە نێر،

ڕەگەزێکی بێ دیفاعە.

ژمارە کۆکەی

عاشقانێکی بێ دیفاع.


ترس،

ناوێکی بێ وێنەیە،

لە سەرەتادا ژمارە تاک بوو،

دواتر بوو بە کۆ:

ترسەکان

ترسەکان

لێرە بەدواوە بۆ هەموو شتێ.


یادگە،

ناوی ڕاستەقینەی غەمەکان،

ژمارە تاکە،

ناوێکی تاک و  تەنها

و  ئاڵۆز.

یادگە، یادگە، یادگە.

شەو

ناوێکی بێ وێنەیە

ڕەگەزی مێیە

ژمارە تاکە

ژمارە کۆکەی

شەوەکان

لێرە بەدواوە شەوەکان.


پەراوێزەکان:

١-بۆ زاکیرە یادگە-م بەکارهێناوە- یادگە واتە مەنزڵگەی یادەوەری.

تێبینی زمانەوانی:

لەبەر  ئەوەی شیعرەکە لە ڕووی ڕواڵەتەوە وابەستەیە بە ڕێزمانەوە لێرەدا مانای هەندێ وشەی یۆنانی تایبەت بەو شیعرە ئەخەمە ڕوو:

 Ουσιαστικό, τοواتە ناو –یان چاوگ لەگەڵ ئەوەی لە زمانی یۆنانیدا ئەو وشەیە وەک وشەیەکی ڕێزمانییە بە واتای چاوگ، یان ناو دێت، لەگەڵ ئەوەدا ڕیشەی وشەکە مانای تری هەیە وەک گرنگ،.یان وابەستە بە چەوهەر و ڕەگوڕیشەوە، یان ئاڵۆزی لە خستنەڕووی زمانیدا. لەبەر ئەوە لە وەرگێڕانی شیعرەکەدا بۆ ئەو وشە لە جیاتی ئەوەی وشەی چاوگ یان ناو  بەکار بهێنم یان ماناکانی دیکە بە باشم زانی وشەی بێ وێنە بەکاربهێنم.

 Όνομα, τοواتە ناو

سەرچاوە:

(Τό λίγο τοῦ κόσμου, 1971)

photo_٢٠٢١-٠٥-٢٩_٠١-٠٦-٠٣

سەرنجێک بنوسن