لەگەڵ “سەلڤادۆر دالی”دا پێبکەنە

لە عەرەبییەوە: خەڵات عەلی

لە بنەڕەتدا ئەو گفتوگۆیە، چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنییە كە ڕۆژنامەنووس “مایك والاس” لەگەڵ سەلڤادۆر دالی لە نۆزدەی نیسانی ١٩٥٨ ئەنجامی داوە دەربارەی چەند تەوەرێكی ئاڵۆز و لێڵی وەك مەرگ و خەون و بلیمەتی و سوریالیزم.

سەلڤادۆر دالی و مایک والاس

(دیمەنێكی نزیكی ڕوخساری دالی، له كاتێكدا كە پێشكەشكارەكە دەیناسێنێت بە بینەرەكانی. دەبینین كە هونەرمەندە ناسراوەكە چاوی لە كامێرا بڕیوە) گفتوگۆكە بە جۆرێك لە جۆرەكان درێژە، بەڵام سەرنجڕاكێشە چونكە بەو شێوازی گۆكردنە ئیسپانییەی دالی بۆ قسەكردن بە ئینگلیزی بەكاری دێنێت سەرەڕای ئەوەی ئینگلیزییەكەشی نایابە، دەست پێ دەكات. هەروەها بە بیرۆكە مشتومڕ لەسەرەكان دەربارەی پرسە قورسەكان لە ژیان و هونەردا و هەروەها وێناكردنەكانی بۆ خۆی كۆتایی دێت. جێی تێڕامانە كە دالی بە درێژاییی گفتوگۆكە ناوی هیچ هونەرمەند، شاعیر، نووسەرێكی نەهێنا جگە لە یەك كەس كە پلەی سێیەمی هەبوو كاتێك والاس لەبارەی دڵخوازترین هونەرمەندەوە لێی دەپرسێت، ئەویش دەڵێت: “یەكەمیان دالی! دیسانیش دالی… لەدوای ئەویشەوە پیكاسۆ دێت و جگە لەوانەش هیچ كەسێك بلیمەت نییە”. ناوی فرێدریكۆ گارسیا لۆركای نەهێنا كە یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی بوو، كە ناوی چارلی چاپڵنیشی هێنا لە لایەنی ئیرەیی بردنەوە بوو.

blank
سەلڤادۆر دالی (١٩٠٤-١٩٨٩) نیگارکێشی سوریالیستی ئیسپانیایی

پێشكەشكارەكە لێی دەپرسێت بۆچی لە كاتی پێشكەشكردنی یەكێك لە وتارەكانی یان لێخوڕینی سەیارەكەی كە شاخی كەركەدەن و قەرنابیتی لێ باركردووە، كڵاوی ژێرئاو لەسەر دەكات؟ لە وەڵامدا دەڵێت:

“ئەو جووڵە سەیرانە دەكەم چونكە زۆر گونجاوە لەگەڵ تراژیدیترین و گرنگترین لایەنەكانی ژیانم”!

كاتێكیش كە پێشكەشكارەكە گوزارشت لە تێنەگەیشتنی خۆی دەكات لەو شتانە كە گوتوویەتی (كە ئەوە لەمیانەی گفتوگۆكەدا زۆر دووبارە دەبێتەوە) دالی بەو وتەیە ڕوونی دەكاتەوە: “شتەكە پەیوەستە بە بیروباوەڕە فەلسەفییەكانم”.

والاس: “كام فەلسەفە؟ من لە پەیوەندیی نێوان قەرنابیت و فەلسەفە تێناگەم”.

دالی: “بۆ ئەوەی كاریگەریی وتارەكە زۆر گەورە بێت، وەك ئەوەی لە سۆربۆن دەگوزەرێت، پێویستە لە سەرم چەماوەی لۆگاریتمی قەرنابیت بدۆزمەوە”.

پێشكەشكارەكە بەو ڕوونكردنەوەیە شێوا و نیشانەی “پەشێوی”ـی پێوە دیاربوو، دالی ڕوونی كردەوە:

دالی: “ئەگەر وەك دۆزینەوەیەك چەماوەیەكی لۆگاریتمی لە شاخی كەركەدەندا هەبێت، ئەوا ئەوە نیشانەی پاكیزەییە و یەكێكە لە بەهێزترین نیشانەكانی چاخی مۆدێرن”.

پاشان زیاتر ڕوونی دەكاتەوە: “مەسەلەكە بەپەلە و زۆر تراژیدییە، لەبەر ئەوەی پاكیزەیی نوێنەری هێزی ڕۆحییە، چونكە وەك ئەوەی دەیزانین لە هەر ئاینێكدا پاكیزەیی لە ئەنجامی تێكەڵاوی نێوان ئەو خەڵكانە دێتەدی كە هان دەدرێن بۆ ئەنجامدانی خۆشەویستی، هیچ هێزێكی ڕۆحی لەوە بەهێزتر نییە، یان هیچ بیرۆكەیەك نییە لەوە ڕۆحانیتر بێت”.

كاتێكیش كە پێشكەشكاری بەرنامەكە لەبارەی كڵاوی ژێرئاوكەوتنەكە و پەیوەندی بە وتارەكە دەكات، دالی وەڵام دەداتەوه:

“ئەوە ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوە، بەرجەستەكردنی كەسایەتیی مەلەوان واتای ئەوە دەگەیەنێت كە تۆ لە قوڵاییدا مەلە دەكەیت، ئەوەش كردنەوەی ڕێگایە بۆ جەماوەر”.

والاس: پێش ئەوەی بێینە ناو ستۆدیۆ داوات لێ كردم پرسیاری ئیحراجكەرت لێ بكەم، بۆچی؟

دالی: “لەبەرئەوەی حەز دەكەم ببمە قۆشمە (مهرج).. چارلی چاپلن قۆشمەیەكی ناوازەیە، لە كاتێكدا كە من نیگاركێشێكی ناوازەم. دەبێتە شتێكی سەرنجڕاكێش ئەگەر هەردوو تایبەتمەندییەكە بەیەكەوە كۆ ببنەوە، چارلی چاپلن تەنیا وەك قۆشمەیەكی ناوازە دەمێنێتەوە، لە كاتێكدا دالی دەبێتە نیگاركێشێكی ناوازە و قۆشمەیەكی ناوازە لە هەمان كاتدا، چونكە چاپلن ناتوانێت وەك دالی نیگار بكێشێت”.

پاشان بەردەوام دەبێت: “قۆشمەكردن و حەز و تەكنیكی دەركەوتن، هەمووی بە یەكجار تەنیا لە پێناو گوزارشت كردنە لە كەسایەتیی دالی”.

والاس: یەكێك لە گرنگترین تابلۆكانت بریتییە لە (خەوتن) سوودی ئەو تابلۆیە چییە؟

دالی: “ئەوە شتێكی زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی بەردەوام لە ساتەوەختی خەوتندا ئیش دەكەم، باشترین بیرۆكەكانم لە ڕێی خەونەكەكانمەوە دەردەكەون”.

ئێمە نابێ سەراسیمە بین لە كەسایەتییەكی ڕەفتار سەیروسەمەرە ئەگەر گۆڕانكارییە فیكری و سیاسییەكان هەڵوێستەكانی بۆ دیاری بكەن، دالی گەنجێكی شۆڕشگێڕە كە دەستبەسەركرا بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و ڕەواج دان بە بیرۆكە شۆڕشگێڕییەكان، لەبەر ئەوەی بەرگری لە یەكێك لە مامۆستا چەپەكانی كرد لە ئەكادیمیادا و پاشان سۆزی بۆ ژەنەڕاڵ فڕانكۆ جووڵا، وەك چۆن هیتلەر هەندێك تابلۆی كێشابوو بۆ ئەوەی پاش مردنی سامانێكی گەورەی هونەری و دارایی بەجێ بهێڵێت، ئەو ئابڕووچوونەشی كە بەو وتەیە وەسفی دەكرد: “بەشێك لە فەرهەنگی نەتەوەیی پێك دەهێنن”.

چەند تابلۆیەکی سوریالی سەلڤادۆر دالی:

blank
blank
blank
blank
blank
blank

سەرنجێک بنوسن