پێنج کورتەشیعری ڕیچارد براتیگان

لە ئینگلیزییەوە: ڕەها ئەبوبەکر

بەلەمێکی چکۆلە لە گەشتی شوێنەوارزانی

هەورەگرمەیەکی گەرم و زریانێکی بروسکاوی

لەگەڵ باران و چەترێکی زۆر

ئەمشەو لە تۆکیۆ، نزیکەی ١٠ی شەو.

بۆ ئێستا، ئەوە تەنیا وردەکارییەکی بچووکە

بەڵام دەشێ گەلێ گرنگ بێ

ملیۆنێک ساڵ دواتر کاتێ شوێنەوارناسەکان

کۆنەوارمان دەپشکنن و هەوڵ دەدەن لێمان تێبگەن.


شیعری خۆشەویستی

زۆر جوانە

کە بەیانییە و هەڵدەستی

بەتەنیا خۆتی و

پێویست ناکا بە کەسێک بڵێی

خۆشت دەوێ

لە کاتێکدا کە هیچی دی

خۆشت ناوێ.


ڕەنگ وەک دەستپێک

خۆشەویستی لەبیر کە

دەمەوێ بمرم

لەنێو قژە زەردەکەتدا.


تکایە

تۆش بیرم لێ دەکەیەوە

هێندەی

من کە بیر

لە تۆ دەکەمەوە؟


داهاتوو

ئاهـ، یەکی جوون، ١٩٧٦

١٢.٠١ی نیوەشەو

ئەی هەموو ئەوانەی

پاش مردنی مە دەژین

ئێمە ئەم ساتەمان فام کرد

ئێمە لێرە بووین.


ژێدەر:
brautigan.net/poetry.html

photo_2020-07-08_21-43-11

سەرنجێک بنوسن