چەنێ لە تۆدا خۆمم یانی هەنار بەو بارا
لە خۆمدا یاخی یانی ژیان رەنگێکە سوور
ژیانێ وەیلانی تماشاتم و ون دەبم لە تۆدا
تۆ بزراوی بە دووڕیانی گەورەییتدا!!
لە گیانەڵای دەرفەتێکا تا تامی ئارامی
برینەکانی ڕۆحت لە ڕووتی لەشما سارێژ دەکەم
ئاوێنە لە وەهمی ماچەکانت ئاڵۆز و
من بە ئەگەرەکانمەوە هێندە مەیخۆش
پیاسەیش بە قەرارەکانماندا بریندار
ژنێ بە شەرابی خەونەکانییەوە لەتر دەبات و
ژیان بە دەستەکانییەوە دەڕژێت
تۆ لە مندا
ڕێگا دەپێویت و
من
بە کراسێکی ئاڵتوونییەوە
قومێک ئەوین دەشارمەوە بۆ تەنیاییمان
تەنیایییەکان هەڵەت پێ دەکەن و
کەشکەڵانیش لە زەینتا دابەش
بەش ناکرێمەوە لە بزمارڕێژی هێڵەکانتدا
لە خۆمدا دەمێنمەوەوە
ئیستا هەموو ڕۆژێ
لە جەستەمدا دارهەنارێک باڵا دەکات