ژنەفتن ژنەفتن
شیعر

 قەتارێک سەری لێ شێواوە و هووو

لە ئاڵقەڕێزێک لەق
لە تەقی ئێسقانێک
لەق
قاڵاوێک بێ چاو لەسەر سەقفێک
لەق
بۆنی لەشێ بێ قوووت و قووت دراو
بۆنی کچێ قووتیان دابێ بە ئێسقانەوە
تا نەحسترین تێکەڵییەک
کە گەڕەکێک بانگ بدا
تۆبە
کە ئاوێ نازل بێ بەسەر هات هااات
شەوێ تێ دا عیبادەت کەن
شەوێ
کچێ لەق
کچێ لە بۆشایییەکانیا قەیرە
کە لەم دیوەیا بۆی بمرن و لەو دیوەیا بۆی…
بۆ خوا بۆی بگرن
بۆ خوا
ئەگەر
ئەگەر کەس هەبێ بینێژن.
ئەگەر لەو فۆرمەدا نەدبینم
ئەگەر لای کانێ یا لەکانێ بفامین
تا لە ئەو و ئەو و ئەودا خۆت بمەیلێنی.
تا بەدمەستییەک بکا و خراپەی لێ بگرێ.
لە قووم بوونێک لە لقاح
تا حەقی
قەتێ گوم بوو لە شارێک
لەبەر لەشێ لاق لەق
لەبەرت کا و لە بەرا کراو
بۆ خوا بۆی مەگرن
بۆ خوا…
لە شارێ شڵپیتاو
لە شارێ ئاسمیلە
لە شارێ شا و ڕەعیەت بە یەکەوە گۆڕ
قەیرانێ لە قومارخانەکاندا 
لەش قومار کەن
لە زمانێ ببێ بە ئوتووبوست بۆ تاران
لە زمانێ تاراو
بۆ خوا
بۆ خواا ئاسیمیلەم کەن
لە سێکسا
بۆ خوا بمئۆبژێنن
ژنێکیان قومار کرد
لە کایەیەک ٤ کەسی
ئاا ئەوەتا نۆڵەکەی فۆکۆ.
دەستم تێ ناچێ بۆن کەم
بۆن ئاو دێ و لەشێ خنکاوە لە چەمەنە تەڕەکانی ئەو شارە
بە سەرە زمانێ بریندارەوە
قومارت دەکەمن
لە لەش بە بەشی خۆم
بە سەرە زمانێ کەس نەزانێ دادێ یا ڕاهات
قوماریان دەکەن
بۆ خوا
بۆ خوا بۆی مەگرن..
لۆکۆمۆتیوێک تۆئاو لە منداڵدانیا
سەر گرد
سەرگەردانە
قەتارێک هوو هوو
هوووو
قەتارێک
لەسەر ڕەیڵی قەعبەخانەکاندا پیاو بڕێژێ
سۆزانی خاڵ خاڵ
خاڵ قاوەیی
خاڵ نارنجی
بۆ خوا
بۆ خوا چێرنۆبیلێ ئەو شارە نەجات دا
لەتە پیاوێک و ژنێک بە چەترێکی تەڕەوە
لەتە پیاوێک و سۆزانیەک کە ناخەوێ
قەتارێک «بەراز پەنجەرەی بلێسێتەوە و هێندە مەست بی وابزانی مانگە»
قەتارێک لێ خوڕەکەی بڕشێتەوە بەسەر جێ دەستی شەیتان
حەقیقەتیش لە زبڵدانی واگۆنی دا ئاوازێ بخوێنێ فاڵش
خوێن لە پەردەکانی بتکێ و لە واگۆنێکی مێژوو خۆی بنووسێتەوە
بە قەڵەمێکی گووئاوی
بۆ خوا
بۆ خوا نیلوفەر
تۆ تەنیا کەسێکی سوجدەی شەیتانت دیوە
نیلوفەری گەوزاو
تۆ تەنیا کەسێکی سوجدەت دیوە
نیلوفەر
بۆنی نێرینەیی ئەو شارە خنکاندی
تۆ تەنیا کەسێکی شەیتانت دیوە
«خەریکە ئەو جوغرافیایە لەتم کا
بۆ خوا نیلوفەر لایێکم لێ بگرە»
مەینێژن
مەمنێژن
باا شەیتان بەو خەرابە شەستە
با شەیتان بەو شەرابە خەستە فێر نەبێ
نیلوفەرێ لە منا تلاو تلە
نیلوفەرێ لە کوردا دا دا
نیلوفەرێ لە مزگەوتی بڵەندگۆیەک دا سایلێنت کرا.
«کوتم: بۆ ڕووت و پووتن ئەو کەسانەی عاشقی رووتن؟»
نیلوفەرێ لە چاوی شارێکی سیاسییەوە فرمێسکان
دڕا.
سەوڵیان تەنەکەو کەناریش چاو چوقانێک
با منیش
بۆ فراینیش دو قاپ شێعری ئاوانگارد دەخۆم
ڕەنگە لە برسان قافیەکانم خوار بن
بۆ خواش شێعرێ بنووسن
بۆ خوایەک کە عالم اذ کل شی لا معلوم
بۆی بنووسن عەبدت دەوێ یا شێعرێکی ترش و شێرن
دەستم ڕەق بوو
ئیشکککک
بۆ خوا
ناهێڵێ شێعرەکەم بن
خ
و
ا
.
.

blank
دەربارەی نووسەر
فەردین بەرهور
هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە