په‌نجه‌ره‌كه‌ت بكه‌ره‌وه!
با كه‌م ماسی
به‌ته‌مای چاوه‌كانی تۆوه بمرن.
خۆرنشین بۆته عاده‌تی ماتۆلكه‌كانی نێو لانكه\ ئه‌وه‌نده هه‌ڵنایه‌ی دیق ئه‌كه‌ن.
خه‌ڵكێكی ناوازه نیم\ ته‌نیا ساڵى جارێک سپیم هه‌ڵگرتووه… تا به‌رماڵه‌كه‌تان\ سپی خۆی هاویشتۆته له‌شمه‌وه\ سپی له قه‌باره‌ی هه‌تاو و بۆر\ گۆرانی بۆ گه‌رمه‌شینه‌كانی دایكم و\ ڕێبواره بێ سه‌ره‌كانی كانیی عاشقان وتووه.
ته‌نیا دووساڵ جارێك شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی مه‌غریبیم\ پڕ كردووه له بۆنی مردوو و\ ساڵی سه‌خت و\ تاقه‌تی به‌سه‌رچووی باڵنده و \كوڕه‌كانی مه‌یدانی وه‌نه‌ک:
ئاااااخخ كوڕه‌كانی مه‌یدانی وه‌نه‌ک
كوڕه‌كانی خه‌وی كارتۆنی و
مه‌یدانی “بفه‌رما جه‌ناب سه‌روان”\ كه قاچتان تێڕی هیچ ئاپارتمانێک نه‌خه‌وت
به‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری نه‌گبه‌تییه بۆ كوێتان به‌رم؟!
له كوێڕای ئه‌م زه‌وینه بنیشنه‌وه\ بۆنی هه‌تاو له عاره‌قه‌ی له‌شتان بڕوات؟!
تكا ئه‌كه‌م خه‌ون ببینن!: (وه‌ك چۆن مردوو خه‌ون ئه‌بینێ)
هه‌موو رۆژێک شیعرێ باڵ ئه‌كێشێ به سه‌رتانا\ چاوێكی جوان له مابه‌ینی قژه‌كانیا بزه لێ ئه‌دا\
دنیات بۆ پڕ ئه‌كا له ماچ \له هه‌نگوینی به‌یانییان\ له نانی گه‌رم\ له نیشتمان.
-خه‌ون؛ ته‌نیا به‌شی زیندووی مردووه‌كانه كوڕه‌كان-
…………
ساڵێكی سه‌خت
تاقه‌تی باڵنده به‌سه‌رچوو
ئاپارتمان له گه‌رووما وه‌ی ئه‌كرد:
وه‌ی له ساڵه جێماوه‌كانی دره‌خت\ له فێنكایییه حه‌رامبووه‌كه‌ی كانیی وه‌ی\ وه‌ی له هه‌سپه هه‌تیوه‌كه‌ی باپیرم\ كه نه‌یزانی به كوێڕای پیرییه‌كانی بحیلێنێ \خه‌م سه‌وز نه‌كات\ وه‌ی له چاوه بێ نازه‌كه‌ی له‌یلێ\كه ئێستا من قاچی ئاپارتمانێكم و\ئه‌و شیعرێكی بێوه‌ژن.
بێوه‌ژن خه‌یاڵت خه‌راپ نه‌چێ خانه خه‌راپ!
خۆرنشین له عاده‌تی خۆی ناگه‌ڕێته‌وه
ره‌شم هێناوه تا به‌ری ماڵه‌كه‌ت
له‌شم بۆنی مردوو ئه‌دات
وه‌ك چۆن كاول\ بۆنی ماسی
په‌نجه‌ره‌كه‌ت بكه‌ره‌وه!
– ئه‌مهه‌وێ؛ جیهان داخه‌م-