ناوه‌ناوه له‌ناو خوێنه‌ر و نووسه‌ری کورددا، باسێک سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه گوایه پانتاییی ڕۆشنبیری بووه‌ته شوێنی گێچه‌ڵی سێکسی و فرۆشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ڕه‌مزی و ئه‌و جۆره باسانه. پێش هه‌موو شتێک خاڵه سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه که پانتاییی ڕۆشنبیری به‌ته‌نیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به کێشه‌ی سێکسه‌وه نییه. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی کڵێشه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه له کو‌لتووری کوردی‌دا، گوزارشت له چه‌ندین کێشه‌ی ئاڵۆزتر ده‌کات که له‌ژێره‌وه به‌ناویه‌کدا ڕۆیشتوون و تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگاکه پیشان ده‌ده‌ن. به مانایه‌کی تر، تێوه‌گلاندنی پانتاییی ڕۆشنبیری له پرسی سێکس ته‌عبیر له شتێکی ڕیشه‌ییتر ده‌کات که ڕه‌نگه بتوانین یه‌ک دوو قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
پانتاییی ڕۆشنبیری، خۆی شوێنی بیرکردنه‌وه‌یه له هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌ک که‌ڵکه‌ڵه‌ی سێکسی. به‌ڵام کاتێک به هه‌ق و ناهه‌ق له‌م که‌ڵکه‌ڵه‌یه ده‌ئاڵێت، شتێکی زیاترمان له‌سه‌ر خۆی پێ ده‌ڵێت که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه “کێشه‌ی سێکس چاره‌نه‌بووه”. هه‌ر کێشه‌یه‌ک، چ له ئاستی تیۆری و چ پراکتیکیشدا، ده‌بێت له پانتاییی ڕۆشنبیریدا بیری لێ کرابێته‌وه و دواییش هه‌رس بووبێت. بووبێته گوتاری ڕۆشن و پێشکه‌وتنخوازانه و له‌و کڵێشه سه‌ره‌تاییانه ده‌رچووبێت که هه‌ر درێژکراوه‌ی عه‌قڵی دینی و خێڵه‌کی و هه‌سته دێرینه‌کانن. کاتێک کێشه‌ی له‌ش و په‌یوه‌ندییه ڕه‌گه‌زییه‌کان چاره‌نه‌بووه، و له‌ژێر په‌رده‌دا ماوه‌ته‌وه (یان به زمانی تیۆری، به‌ر ڕۆشناییی “ئه‌وی تری گه‌وره” نه‌که‌وتووه) ئیدی له‌و جێیه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه و ته‌نگژه درووست ده‌کات که باسمان کرد: پانتاییی ڕۆشنبیری. سه‌د ساڵ پێش ئێستا ڕۆشنگه‌رانی کورد له‌م پانتایییه‌دا، ده‌بوو به‌رگری له خوێندن و خۆیان وته‌نی “عیلم و عیرفان” بکه‌ن؛ به‌ڵام دوای سه‌ده‌یه‌ک ئه‌رکه‌که ده‌گۆڕێت: ده‌شێت زه‌ین و مێشکه‌کان فێری خوێنده‌واری بووبن، به‌ڵام له‌شه‌کان هه‌ر له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی کۆندا مابێتنه‌وه. سه‌رێکی خوێندوو (خوێنده‌وار)، به له‌شێکی سه‌رکوتکراوه‌وه ئه‌و کڵێشانه به‌رهه‌م دێنێت که زووزوو ده‌یبیستینه‌وه: شتانی وه‌ک “ڕۆشنبیر، پێ له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر ڕاده‌کێشێت”. وه‌کبڵێی “خۆ-سانسۆرکردن” و “پیرۆزکردنی له‌ش”، سیفه‌تێکی جه‌وهه‌ریی پانتاییی ڕۆشنبیری بێت. بکه‌ری پشت ئه‌م کڵێشانه، گه‌رچی له ڕواڵه‌تدا ژن‌وپیاوی کو‌لتوورپارێزن، به‌ڵام کێشه‌که کو‌لتووره‌که خۆیه‌تی. په‌یوه‌ندییه مرۆیییه‌کان له کو‌لتووره‌که‌دا هه‌ر نه‌خۆشانه‌ن، بۆیه ناچار ده‌رهاوێژییه‌که ڕووی له پانتاییی ڕۆشنبیرییه؛ چونکه له‌وێدا کو‌لتوور به زمانێکی تر دێته‌گۆ.
زۆرینه‌ی خه‌ڵکه ڕۆشنبیره‌که خۆیشی قوربانییه. قوربانیی ئه‌و کڵێشانه‌ی که به‌دڵی دابونه‌ریته و ئه‌ویش زۆرجار بێ‌بیرلێکردنه‌وه ده‌یانڵێته‌وه. جار هه‌یه کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک خۆیان پیاوی ڕۆشنبیر ڕابکێشنه ناو گه‌مه‌یه‌کی نمایشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خۆیان وه‌ک قوربانی نیشان بده‌ن.
پێشگریمانه‌ی ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌یه که سێکس په‌یوه‌ندیی به ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیریشه‌وه هه‌یه. واته به کۆی نیشته‌جێکانی ناو کو‌لتووره‌وه. به‌ڵام ئه‌وده‌م له‌سه‌ر ڕۆشنبیر چڕ ده‌بێته‌وه که ناچاره بیری لێ بکاته‌وه و به جۆرێکیش مۆدێلێکی لێ بخاته‌ڕوو. به‌ڵام ئاشکرایه لای ئێمه نه وه‌ک پێویست بیری لێ کراوه‌ته‌وه، نه مۆدێلێکی مرۆیی و عه‌قڵانییشی لێ خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی هه‌یه هاتوچۆیه‌کی هیستریاییه له‌نێوان نه‌ریت و مۆدێرنه‌دا، که زۆرینه‌ی خه‌ڵکه ڕۆشنبیره‌که خۆیشی قوربانییه. قوربانیی ئه‌و کڵێشانه‌ی که به‌دڵی دابونه‌ریته و ئه‌ویش زۆرجار بێ‌بیرلێکردنه‌وه ده‌یانڵێته‌وه. جار هه‌یه کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک خۆیان پیاوی ڕۆشنبیر ڕابکێشنه ناو گه‌مه‌یه‌کی نمایشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خۆیان وه‌ک قوربانی نیشان بده‌ن. گوژمی کو‌لتوور له‌سه‌ر ئه‌م جۆره خه‌ڵکه، به جۆرێکه له‌وه زیاتر ده‌ڕوات و ده‌گوترێت “با هه‌رچی په‌ڕاوی له‌و جۆره‌یه هه‌ڵبدرێته‌وه”. فاشیزمی کو‌لتووریی پشت ئه‌م بانگهێشته، له‌وه ڕوونتره ڕوون بکرێته‌وه.
له‌م چرکه‌ساته‌ی ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، شتی کۆن و نوێ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ئاوێته‌ی یه‌کتر بوون. هه‌ڵه ناکه‌ین گه‌ر بڵێین به‌شی زۆری ئه‌و درووشم و ده‌مامک و چه‌مکانه‌ی به‌رز ده‌کرێنه‌وه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شته بنه‌ڕه‌تییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ژێره‌وه به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه. بۆ نموونه، ده‌شێت که‌سێک یان به‌ریانێک باسی دادایزم یان نیهیلیزم بکات، به‌ڵام کێشه‌که له‌بنه‌وه خێزان بێت. یان کچێک که باسی پۆستمۆدێرنه ده‌کات، مه‌رامه نه‌سته‌کییه‌که خۆلادان بێت له سێکسی فرۆیدی. هه‌ر له‌م چرکه‌ساته‌دا، دوو جۆر سوپه‌رئیگۆ له ململانێدان له‌ناو که‌سایه‌تیی کورددا: سوپه‌رئیگۆی باوکانه و سوپه‌رئیگۆی دایکانه. به‌پێی سوپه‌رئیگۆی باوکانه، ده‌بێت ئه‌مه بکه‌یت و ئه‌وه نه‌که‌یت، بکه و مه‌که. به‌ڵام به‌پێی سوپه‌رئیگۆی دایکانه، ده‌بێت که‌سێکی خۆشویستراو بیت، ئایدیاڵ بیت، یه‌که‌م و سه‌رکه‌وتوو بیت و ئا له‌م جۆره خورافانه. کو‌لتووری کوردی هه‌ڵگری ئه‌خلاقێکی ده‌مارگیره که وه‌ک ناوکێکی پاتۆلۆژیک (ناته‌ندرووست) ماوه‌ته‌وه، و ئه‌مه باوکانه‌که‌یه. ڕه‌هه‌ندێکی تازه‌ی جیهانییشی هاتووه‌ته‌سه‌ر که هه‌موو تاکێک هان ده‌دات خۆشحاڵ بێت، خۆی بنیات‌بنێت، چێژ وه‌ربگرێت و سه‌رکه‌وتوو بێت و (…). ئه‌مه‌ی ناوکه‌وانه‌که شمولی واقیعی ئێمه ناکات، چونکه ده‌ڵێت “په‌یوه‌ندیی باشت به‌وانی تره‌وه هه‌بێت”. ئێمه دوای لێکئاڵانی هه‌ردوو سوپه‌رئیگۆکه، په‌یوه‌ندییه مرۆیییه‌کانمان شڵه‌قاوه. یه‌که‌میان زێده‌تونده و دووه‌میشیان هه‌ر زێده‌توند، به‌ڵام له‌ناو یه‌ک فه‌زای سوبێکتیڤدا که جار هه‌یه سرووشتی هێڵێک وه‌رده‌گرن و ده‌چنه سه‌ر یه‌کتر: له حاڵه‌تێکی وایشدا، مرۆڤێک ده‌رده‌که‌وێت که مه‌یلی بۆ هیچ نییه، ده‌ربڕینی توندوتیژی نه‌بێت. دیاره خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌که ئه‌وه نییه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشوو، به‌ڵکوو زه‌مینه‌سازییه بۆ تاکێک که په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌نێوان دونیای کۆنی باوکانه و نوێی دایکانه‌دا به‌جۆرێک ڕابگرێت خۆی له‌ناونه‌چێت. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، سوبێکتێکی په‌رته له‌ژێر فشارێکی دووجادا که ناچاره به‌ده‌م تێژه‌نینه‌وه پێبکه‌نێت که له قووڵاییدا خۆشحاڵ نییه و پێشناکه‌نێت.
ناکۆکییه‌کانی کو‌لتووره‌که، بووه‌ته به‌شێک له ڕیا و ناکۆکیی پانتایییه ڕۆشنبیرییه‌که‌ش؛ چونکه مرۆڤه‌که هه‌مان مرۆیه. هیچکه‌س نییه ڕێژه‌یه‌ک له‌م ڕیایه‌ی به‌رنه‌که‌وێت، چونکه شته‌که خۆی له تاک سه‌رووتره. پانتایییه‌که بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و به‌شێوه‌ی دیاله‌کتیکی گرفتێک تێپه‌ڕێنێت، له هه‌وڵدایه هه‌نگاوێک بگه‌ڕێته‌وه دوا: بۆ نموونه، ده‌وترێت پێویسته سزای کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و پیاوانه بدرێت و شته‌که هه‌ڵبماڵرێت. ئاشکرایه ئه‌م فه‌رمانه، هه‌مان فه‌رمانی سوپه‌رئیگۆی باوکانه‌یه و له‌بری پیاوێک، ژنێک ده‌ریده‌کات. ژنه‌کان له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ر پیاوی کو‌لتوورپارێزن. هه‌ندێکیشیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕۆشنگه‌ر و عه‌قڵانییان به‌و باسانه‌وه نییه و گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک گرێن که سه‌ره‌نجام سه‌ر له ژیانی پیاوێکی پاره‌داره‌وه ده‌رده‌که‌ن که هه‌موو شتێک به پاره ده‌کڕێت، ئازادییه خۆڕسکه کو‌لتوورییه‌که نه‌بێت. پیاوێک که به‌ر له‌و حاڵه‌ته، ته‌مه‌نی هه‌یه و مافی عه‌شق و سێکسی نییه؛ به‌ڵام دواتر پاره له ژێستێکی شکسپیریدا گه‌نجی ده‌کاته‌وه!
پرسی سێکس خۆی پێشوه‌خت وه‌ک په‌یمانێکی شاراوه و بونیادیی نێوان هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی لێ هاتووه و که‌س خۆی له قه‌ره‌ی نادات.
ئه‌مڕۆ چاپکراوی کوردی هه‌ڵده‌کشێت، به‌ڵام زۆرینه‌یان په‌یوه‌ندییان به دۆخی سرووشتیی کۆمه‌ڵگاکه‌وه نییه. هه‌م وه‌ک ناوه‌ڕۆک ڕۆشنایییه‌کی ئه‌وتۆیان تیا نییه و هه‌م ڕه‌هه‌ندی بازاڕیش گۆڕیونی بۆ شمه‌کی سووکنابه‌خشی ڕاگوزه‌ر. وه‌کبڵێی له‌م نێوانه‌دا پرسی ئازادی، ته‌نیاوته‌نیا به پاره ده‌کڕدرێت و ده‌بێت ستایلی ژیانی مادی بخرێته جێی شه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ئازادی. له په‌راوێزیشه‌وه، ناسیۆنالیزمێکی ناڕه‌سمیی کاڵ هه‌یه له سه‌رکوت و کۆنه‌پارێزیدا شان له شانی خێڵ و دین ده‌دات و ده‌ستی چه‌وری خۆی به چه‌پدا ده‌سڕێت. ئه‌م ناسیۆنالیزمه کاڵه، دیسان له‌ش و عه‌شق و هتد سه‌رکوت ده‌کات و ڕه‌وایه‌تی به کو‌لتووری خێڵ ده‌دات. ئه‌مه‌ش ئاسان ڕوو ده‌دات، چونکه پرسی سێکس خۆی پێشوه‌خت وه‌ک په‌یمانێکی شاراوه و بونیادیی نێوان هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی لێ هاتووه و که‌س خۆی له قه‌ره‌ی نادات. هاوکات ئه‌و چه‌په‌شی ڕاسته‌وخۆ و بێ‌تێڕامان ئازادیی په‌یوه‌ندییه مرۆیییه‌کان یه‌کسان بکات به په‌یوه‌ندیی کاڵایی، ده‌بێته‌وه به هاوه‌ڵی هه‌مان ناسیۆنالیزمی کۆنه‌پارێز.
په‌ڕاوی ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌کان له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا، خاڵێکی هه‌ستیاری تیا بوو که پانتاییی ڕۆشنبیری سه‌رنجی نه‌چووه‌سه‌ر. مانه‌وه له‌ناو دووانه‌ی دۆست و دژدا، زۆرجار ڕه‌هه‌ندی ناسکی دیارده‌کان له‌بار ده‌بات. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕاوه له‌ڕووی یاسایییه‌وه، مایه‌ی سزای خۆی بوو؛ به‌ڵام خاڵی نه‌بووه له خۆخشانی له کولتووره باڵاده‌سته‌که. ئه‌و فه‌زح (ئابڕووبردن)ـه‌ی درووست کرا، هه‌مووی له یاسادۆستی و دین‌بێزی‌یه‌وه نه‌هات؛ به‌ڵکوو هه‌مان سوپه‌رئیگۆی باوکانه‌ی کو‌لتووری له‌ژێره‌وه ئیشی خۆی ده‌کرد: که‌س بۆی نییه سنوور ببه‌زێنێت و هتد. له‌م حاڵه‌ته‌شدا، هه‌ر پیاوان و ڕۆشنبیران نه‌بوون به به‌یاننامه‌ی “بیر-لێنه‌کراوه”وه که‌وتنه ناو نه‌ریتی فه‌زحه‌وه؛ به‌ڵکوو ژنان پێشوه‌خت خۆیشیان تێی که‌وتبوون- ئیدی له په‌ڕاوه ڕاسته‌وخۆکه‌دا و چ له کاردانه‌وه‌کانیشدا. گۆڕانی کو‌لتووری، ئه‌وده‌م ده‌ڕه‌خسێت که ژنیش وه‌کوو پیاو بخرێته ژێر به‌رپرسیاری و پاشهاته‌کانه‌وه؛ نه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌شنی مناڵێکی قوربانی هه‌ڵاوێرد بکرێت.
پێویستمان به جیاکردنه‌وه‌ی پرسی سێکسه له پانتاییی ڕۆشنبیری. واته پانتاییی ڕۆشنبیری، به‌زاتی خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و باسانه‌وه نییه.
ئازادیی په‌یوه‌ندییه مرۆیییه‌کان، به‌و واتا جه‌برییه نایه‌ت که ده‌بێت هه‌مووکه‌س زۆرترین په‌یوه‌ندیی سێکسی هه‌بێت. ئه‌مه‌شیان ڕه‌نگه هه‌ر بچێته‌وه سه‌ر سوپه‌رئیگۆی دایکانه که فه‌رمانی په‌یوه‌ستبوونی به‌رده‌وام ده‌رده‌کات. بۆیه ده‌شێت مرۆ ساڵانێکی زۆر به یه‌ک ئه‌زموون بیبڕێته‌وه و هه‌ست به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی ناوه‌کی و سوبێکتیڤیش بکات. سێکسی زۆر له‌م جۆره کو‌لتوورانه‌دا، پتر له هه‌ژارییه‌وه دێت نه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندی. به‌کورتی، نه زۆری و نه که‌می، هیچیان زاتی ئازادییه‌که دیاری ناکه‌ن؛ به‌ڵکوو باسه‌که چۆنیه‌تییه نه‌ک چه‌ندێتی. بۆ ئه‌وه‌شی کو‌لتوور چۆنیه‌تیی خۆی بگۆڕێت، ناچاره له پانتاییی ڕۆشنبیریدا پاڵپشتیی هزری بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و بچه‌مکێنرێت. ڕه‌نگه زیاد له ڕێگه‌یه‌ک و ڕیفۆرمێکیشی بوێت: جار هه‌یه له هه‌ناوی دینێک یان کو‌لتوورێکه‌وه، هاوکێشه‌یه‌کی دڕ نه‌رم ده‌کرێته‌وه. جاری دیکه‌ش، پێناسه‌ی نوێ بۆ شته‌کان دێنه‌گۆڕێ. بۆ وێنه، گه‌ر وشه‌ی سێکس خۆی له نیگای یه‌که‌مدا شتێکی زبره بۆ کو‌لتووره‌که، ئه‌وا ده‌کرێت له‌ڕێی چه‌مکی “سێکسوالیته”وه له‌و هه‌ستیارییه‌ی دابشکێنرێت. سێکسوالیته ناکاته سێکس (و جووتبوون). به‌ڵکوو پتر له مانای عه‌شق نزیکی ده‌کاته‌وه. هه‌تا له ده‌روونشیکاریی فرۆیدیدا، مرۆڤه‌کان له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه عه‌شق و سێکس وه‌کوو یه‌ک ئه‌زموون ده‌که‌ن. لای ساوا عه‌شق سێکسه و سێکسیش عه‌شقه؛ که له چه‌مکی سێکسوالیته‌دا یه‌ک ده‌گرن. له ڕاستیدا، له گه‌وره‌ییشدا ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده‌ی عه‌شق و سێکس ته‌واو لێک جیانابنه‌وه و ته‌نانه‌ت خاڵی نین له توێژاڵێکی مه‌عنه‌وی. ده‌روونشیکاری وه‌ک جه‌مسه‌ری سێیه‌می سێکوچکه‌ی ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه، ده‌توانێت تۆلێرانسێکی زیاترمان تیا بچێنێت به‌رامبه‌ر کڵێشه دڕه کو‌لتووری و ڕۆشنبیرییه‌کان.
گه‌ر ڕاستییه‌ک له‌م باسوخواسانه‌دا هه‌بێت له‌وێدایه که ڕۆشنبیر یه‌ک که‌س نییه، به‌ڵکوو پێگه‌یه‌کی ڕه‌مزییه؛ به‌ڵام هێشتاش هیچ پێوه‌رێکی ڕوونمان نییه سنووری ئازادییه که‌سییه‌کان تا کوێ دێت. ده‌شێت له جێیه‌کدا، حاڵه‌تێک ڕووی یاسایی وه‌ربگرێت؛ به‌ڵام له‌ڕووی ئازادیی مرۆیییه‌وه هیچ پێوانه‌یه‌کی جێگیر بوونی نییه بڵێت ده‌بێت ڕۆشنبیر ئاوا بجووڵێته‌وه. ڕۆشنبیر له‌م ڕووه‌وه، مرۆڤێکه وه‌ک مرۆڤه‌کانی تر. بۆیه له‌سه‌ر کێشی جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، پێویستمان به جیاکردنه‌وه‌ی پرسی سێکسه له پانتاییی ڕۆشنبیری. واته پانتاییی ڕۆشنبیری، به‌زاتی خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و باسانه‌وه نییه.