“نادڵنیایی” لە «وێڵی»دا
لە ڕێبازی ئەوپەڕپێکهاتەخوازییەوە دەق یەکەیەکی داخراو نییە کە مانایەکی جێگیری هەبێت، بەڵکوو تۆڕێکە لە واتاکان کە هیچ نیشانەیەک، مانای کۆتایی یان یەکلاکەرەوەی نییە. بیردۆزەکە لەسەر ئەو گریمانەیە دامەزراوە کە مانا هەمیشە لە دۆخی هەڵخزان و دواخستن و پێناسەکردنەوەیە و هیچ خاڵێک نییە کە بتوانێ وەک ئاماژەی کۆتایی بۆ لێکدانەوە هەژمار بکرێت. یەکەم شتێک کە من…
دەیخوێنمەوەخوێندنەوەی دەروونشیکارانەی چیرۆکی (کتووپڕێک ئا)
یەکێ لە تێکنیکەکانی چیرۆکی مۆدێڕن، ڕۆچوونە ناو زەین و دەروونی کەسایەتییەکانە، واتە زۆر جار بۆ گێڕانەوەی چیرۆک و ڕۆمان لە ناوئاخنی مژیی و شێوە ئاخافتنی دەروونی کەڵک وەردەگیرێ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندنەوەی دەروونناسانەی بۆ گونجاو بێت. ئەوەی کە خوێندنەوەی چیرۆکی (کتووپڕێک ئا) نووسینی فریا یوونسی لە دیکەی چیرۆکە مودێڕنەکان جودا دەکاتەوە، یەکەم، شێوەی هەژەند…
دەیخوێنمەوە
