عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا, Author at ژنەفتن

«وێنە» لە ڕوانگەی میدیۆلۆژیا و سیمیۆتیکاوە
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئەوە کێیە لە بری “تۆ” دەژی؟ ئایا ئەو وێنە ڕازێنراوە، وێنەی ڕاستەقینەی خۆتە، یان پاڵەوانی خەونەکان و پێشبینیی  خەیاڵیکراوەی منداڵییە لە گۆشەیەکی هۆشتدا پایەدارە؟! هەڵبەتە ئەمڕۆ ئێمە ژیانی خۆمان ناژین، بەڵکوو ڕۆڵێک لە شانۆگەرییەکی “کاتی ئەلکترۆنی” دەگێڕین، کە لە ڕێی شاشەکان و ڕۆشنبیریی بەکاربەرەوە نووسراوە؛ ئەمڕۆ چێژیان ئەندازەسازی کردووە، ترسەکانیان داڕشتۆتەوە و سنووری ئاواتەکانیان دیاری کردووە تا ئەوەی وەکـ بوونەوەرێک کە بە پەتە نەبینراوەکان بەستراوەتەوە و جووڵە دەکات و کەچی خۆی پێ ئازادە، تەنها لەبەر ئەوەی بەندیخانەکە نابینێت.

ئەگەر هەموو ئەو وێنە ڕازێنراوە و کۆپیکراوانە بسووتێنین، ئایا لە بنەڕەتدا هیچ بە ناوی “ئەسڵ” وجودی هەیە؟ یان بۆت دەردەکەوێت کە هەر بۆشایییەکی ڕه‌هایت؟ ئایا تۆ لە پێکهاتەی ئەم بوونەدا بیرۆکەیەکی ڕەسەنی، یان تەنها زێدە- بەرهەمێکی و ئەرکی لۆگاریتمەکان بەجێ دەهێنی؟ واتە (بچووککردنەوە و ئاسانکردنی ژمارە و پەیوەندییە توانییە ئاڵۆزەکان بۆ کردارە بنەڕەتییەکان، داڕشتنەوەیان بە شێوەی پێوەری گونجاو، دەستنیشانکردنی تێکڕای گەشە و گۆڕانکارییە سروشتی و زانستییەکان.)

هەڵبەتە بڕوابوون بەوەی ژیان و گەردوون هیچ مانایەکی ڕەها، ئامانج یان بەهایەکی بنەڕەتی نییە، وەک لە تێڕوانینە ناسراوەکانی “ئارتور شۆپنهاوەر” دەردەکەوێت، کە پێی وایە بنەمای گەردوون “ئیرادە”یەکی کوێرانە و بێئامانج بەڕێوەی دەبات، هەمیشە جیهان بەرەو ئازارمان دەکاتەوە، یان وەک ” پیتەر وەسل زاپفە”ی فەیلەسوفی بوونگەرا، یاساناس و نووسەر و شاخەوانی نەرویجی و بێڕەحمترین بیرمەندی سەدەی بیستەم لە پێشەنگەکانی دژە-نەسلگەراییی ئەخلاقی، کە هەمیشە مرۆڤ وەک “هەڵەیەکی بایۆلۆجی” دەبینێ و پێی وایە باشترین و ئەخلاقیترین بڕیارێک کە مرۆڤایەتی بتوانێت بیدات، ڕاگرتنی ڕەگەزی خۆیەتی بە ویستی خۆی، تاوەکوو کۆتایی بەو زنجیرە ئازار و بێماناییە بهێنرێت.

پوختەی بیرکردنەوەکانی زاپفە کە بشێ لەگەڵ ئەو وتارەدا بگونجێ، ئەوەیە کە پێی وایە هۆشیاریی مرۆڤ گەشەیەکی بێسنووری بەخۆیەوە بینیوە، کە لەگەڵ سروشت و تواناکانی گەردووندا ناگونجێت. بەم جۆرە  بەراوردی مرۆڤ بە جۆرە ئاسکێکی ئیرلەندی دەکات، کە قۆچەکانی هێندە گەورە دەبن، لە بری ئەوەی ببنە هۆی پاراستنی، بوونەتە ڕێگر بۆ جووڵەی ژیان و جووڵەی ناو دارستان و دابینکردنی وزەی پێویست. پیتەر زاپفە بارگرانی بوونی ئەو قۆچانە وەک (زێدە-هۆشیاری) لە بەرامبەر تێفکرینی قووڵ، درککردن و ڕامان و گەڕان بەدوای مانا و سروشتدا، دەبینێ، کە ئەمڕۆ لە جیهانی بێ دەرەوەست و بێمانادا بووەتە بارێکی دەروونیی هێندە قورس کە مرۆڤ پێی هەڵناگیرێت، یان کاتی بۆ هەڵگرتنی نییە؛ نەک هەر هێندەش بەڵکوو هۆی مەرگەسات و ئازاری بەردەوامی مرۆڤایەتییە.

پیتەر زاپفە پێی وایە زێدە-هۆشیاری: (ئایین، ئایدیۆلۆژیا، نەتەوە، خێزان…) بۆ ئەوەیە لە جیهانێکدا کە هیچی لەم شتانە بۆ هەستکردن بە ئاسایش و مانا تێدا نییە، جیهانێکـ دروست  دەکات. بەڵام لەبری ئەوەی ئەو جیهانە بێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و حەز و خولیا و خەونەکانی مرۆڤ، وەک قۆچەکانی ئاسکە ئیرلەندییەکە تەواوی جوولەی ژیان و ئازادی ئابڵوقە دەدات. بە هەمان شێوەش زێدە-هۆشیاریی “تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی” گەڕانەوە بۆ فکر و واقیع، بە گەڕانەوە بۆ دواوە و کۆنەپەرستی- دەبینێ!. بۆیە بە هەمان میکانیزم زێدە-هۆشیاریی (شاشە) دووبارە زیندانێکی ڕازاوەی ڕووتی هونەری لە خێرایی و فرە-زانیاری و فرە-چێژ بۆ مانا قووڵ و خەون و خەیاڵە مرۆیییەکان لە (وێنەیەکی کۆپیکراودا) دروست  دەکاتەوە، زیندانێکـی کۆپیکراوی دیجیتاڵی، زیندانێکـی میتا- واقیعی، زیندانی زێدە- هۆشیاریی شاشە. ئەمڕۆ دنیای تەکنەلۆژیا، بە دنیای زێدە- دیجیتاڵییەکانەوە دەنازێت، وەک  نوسخەی دیکەی زیندانەکانی پێشوو.

پیتەر وەسل زاپفە (١٨٩٩-١٩٩٠) فەیلەسووفی نەروێژی

(1)

کاتی ئەلکتڕۆنی، لە زیندانی زێدە- هۆشیاریی شاشەدا چییە؟ هەڵبەتە ئەو کاتەیە کە خێراییی زانیاری و زێدە-زانیاری و ڕووداوەکان لە کاتێکی یەکساندا بە هەمووان دەگەیەنێت. مەبەست لەوەیە کە (ڕابردوو/ئێستا/داهاتوو) تێکەڵ بەیەک دەبن. ئەو بیرۆکەیەش نزیکە لە جیهانی سیمولاکرا (simulation) کە تێیدا ڕاستی و وێنە تێکەڵ دەبن. کەواتە ئەگەر پۆست‌مۆدێرنە شکاندنی مانای یەکگرتوو بێت، ئەوە کاتی ئەلکتڕۆنی لە شکاندنی (کات و ناوەند)دا خۆی دەبینێتەوە، واتە هەڵوەشاندنەوەی بونیادی هێڵیی کاتی. هەڵبەتە لە سەردەمی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا، شکاندنی کات و ناوەند لە چەمکێکی تیۆریی شانۆیی و فەلسەفییەوە بەرەو واقیعی ڕۆژانەی دیجیتاڵی گوازراوەتەوە. چونکە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی سەرلەبەری ئەو سنوورانەی سڕییەوە کە پێشتر ڕەهەندەکانی ڕووبەر و کاتیان ڕێک دەخستەوە. تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی واقیعی ژیانی کردۆتە جۆرێک لە “شانۆگەریی وێنەییی بەردەوام” کە تێیدا چەمکە کلاسیکییەکانی وەک سەرەتای ڕووداو، ئامادەییی جەستەیی و سنووری ناوچەیی هیچ ڕۆڵێکی تێیدا وازی ناکەن.

ئیتر لە کۆمەڵگای دیجیتاڵیدا خێرایی، زێدە-پەستێنراو، تێکەڵ بە بوونی ڕاستی و میدیایی دەبێت؛ بەم جۆرە ڕۆژانە دەکەوینە لادانی بێسنووری شوێن و کات، چونکە نە هیچ مانایەکی جێگیر هەیە، نە مانا دەگوازرێتەوە، نە ڕاستییەک لە ئارادایە، جگە لە دروستکردنی «مانای فلاش»، دروستکردنی مانایەکی بەپەلە، دەستبەجێ و چرکەیی بۆ مێشکی وەرگر- بەکاربەر. بەو مانایە دەتوانین بڵێین کاتی ئەلکتڕۆنی گواستنەوەی مانایە لە جێگیربوونەوە بۆ ئاستی سفر-مانا، یان بۆشایی!. چیتر مانا وەک هۆشیاری سەیر ناکرێت، بەڵکوو دەبێتە پرۆسەیەکی بەردەوامی کۆپیکراو، دەبێتە گواستنەوەی بێکۆتایی لەنێوان (نمایش/دیمەن) و (وەرگری بەکاربەر)دا.

(2)

چەمکی میدیۆلۆژیا (Médiologie) یان (ناوەندناسی) قسەکردنە لە بوارێکی فکری و ڕەخنەیی کە لەلایەن فەیلەسووف و بیرمەندی فەرەنسی (ڕێژی دۆبرێ) لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەمدا داڕێژراوە و لە کتێبی (حياة الصورة وموتها، تأليف ريجيس دوبري، ترجمة فريد الزاهي- ط ١٩٩٢، عن مؤسسة هنداوي) خراوەتەڕوو؛ لەوێدا دۆبرێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ بیرۆکەیەک -چ ئایینی بێت یان سیاسی- بەبێ هەبوونی دامەزراوەکان، تەکنەلۆژیا و ئامرازی ماددییەوە کە پێی دەڵێن (میدیۆم) ناتوانێت لە مێژوودا بە تەواوی قسەی لێبکرێ و بێتە دی.

ئاماژەکردن بە چەمکی “وێنە” لەو کتێبەدا تەنها ڕستەسازی نییە، بەڵکوو چەمکێکی سەرەکی و بابەتی لێکۆڵینەوەیە کە دەکەوێتە بەر نەشتەرگەریی فکرییەوە؛ کتێبی “حیاة الصورة وموتها” یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی بواری دیراساتی وێنە و ڕاگەیاندن، کە تێیدا مێژووی بینین و گەشەسەندنی وێنە لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا شی دەکاتەوە. لەو کتێبەدا سێ سەردەمە سەرەکییەکەی وێنە دەناسێنێت. یەکەم، سەردەمی دەست و نەخشکاری کە تێیدا  وێنە وەک “هێمای پیرۆزی”ی ئایینی سەیر دەکرێت، چونکە خۆی خاوەنی ڕۆح یان هێزێکی ڕۆحییە و بۆ پەرستش یان ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، وەک پەیکەری خوداوەندەکان یان ئایکۆنە ئایینییەکان. دووەم، سەردەمی هونەری- چاپخانە، وێنەکێشان- گواستنەوەی هێمای پیرۆزییە بۆ “هونەری” یان  شێوازێک کە هەوڵ دەدات واقیع یان ڕۆحی ڕەسەنی شتەکان وەک خۆیان بە تەواوکراو دروست بکاتەوە/ بژێنێتەوە، و دواتر فۆتۆگراف؛ بەم جۆرە وێنەی لە ڕەهەندە ئایینییەکەی دەکرێتەوە و وەک شێوازێکی هونەری تەماشا دەکرێت؛ بەو مانایەش ڕازاندنەوە و جوانی، داهێنانی هونەرمەند و نوێنەرایەتیکردنی واقیع، دەبێتە پێوەر و وێنە دەبێتە شتێک بۆ سەیرکردن و هەڵسەنگاندنی جوانکاری. سێیەم، سەردەمی بینراو- تەلەڤزیۆن، شاشە و میدیا دیجیتاڵییەکان- کە لێرەدا بە (زێدە- هۆشیاریی شاشە) ناومان بردووە.

لە سەردەمی بینراو یان لە زێدە- هۆشیاریی شاشەدا وێنە لە هونەرەوە بۆ «پەیام» دەگۆڕێت یان بۆ زانیاریی زێدە-خێرا. بەو مانایەش وێنە لە ڕێگای پەیام و زانیارییەکانەوە واقیعێکی دیکە دروست  دەکاتەوە نەک تەنها کۆپی بکات. سەردەمی بینراو (زێدە- هۆشیاریی شاشە) هەمیشە جەخت لەسەر کاتیبوون، لەخۆوەبوون و چێژ و سەرنجڕاکێشانی بینەری بەکاربەر دەکاتەوە.

ڕێژی دۆبرێ لە کتێبەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە وێنە لە سەردەمی شاشەدا بەهای ئایینی و هونەری خۆی لەدەست دەدات؛ چونکە وێنە زیاد لە پێویست دەبێتە کاڵایەک بۆ مەسرەفکردن، بەمەش جۆرێک لە «مردنی وێنە» ڕادەگەیەنێت، واتە سەردەمی شاشە بە قۆناغی «مەرگی وێنە» دادەنێت، چونکە کاتێک هەموو شتێک دەبێتە وێنە، وێنە مانای قووڵی خۆی لەدەست دەدات. بەڵام بیرکردنەوەی ژان بۆدریار بۆ وێنە، بەو مانایە دێت کە وێنە نەک هەر دەبێتە کاڵایەک بۆ مەسرەفکردن، بەڵکوو چیتر نوێنەرایەتیی ڕاستی ناکات، بەڵکوو دەبێتە جێگرەوەیەکی ساختەی ڕاستی.

(3)

ژان بۆدریار ڕەخنەی توند لە کۆمەڵگای پۆستمۆدێرنە و ڕاگەیاندن و کۆمەڵگای بەکاربەر دەگرێت، لە کتێبی (ژان بۆدریار- وەرگێڕانی، هاوارمحەمەد، ڕەزوان حەسەن- لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لیکۆڵینەوە- 2019.) و نووسینەکانی دیکەیدا زیاتر دەربارەی کۆمەڵگای بەکاربەر، سیاسەتی فریودان، لەبەرگرتنەوە، زێدە-واقیعی دەنووسێت. ئەو پێی وایە لە تێگەیشتنی کلاسیکدا، وێنە «نوێنەرایەتی»ی شتێکی ڕاستەقینەی دەکرد، تابلۆیەک، وێنەیەکی فۆتۆگرافی، فیلمێک، بەڵام ئەمڕۆ وێنە چیتر ڕەنگدانەوەی ڕاستی نییە!. ​بەڵکوو «واقیعێکی جێگرەوە» دروست دەکات، ​ئەو واقیعە جێگرەوەیە وادەردەکەوێت کە «لە واقیعی ڕاستەقینە، واقیعیترە».

کەواتە لەمڕۆی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا وێنە بە زمانێک «دەدوێت» کە دیزاین کراوە بۆ چێژ و کاریگەری دروستکردن، نەک تەنها بۆ گەیاندنی زانیاری، بەو مانایەش وێنە ئامێرێکی بەرهەمهێنانی واتایە بۆ واقیعێکی وەهمی، کە لەنێو میدیا و بەکاربەرێتیدا، لەنێو (زێدە- هۆشیاریی شاشە)دا کار دەکات و جارێکی دیکە هۆشیاریی مرۆڤ بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکات، دایدەڕێژێتەوە… واتە وێنە تەنها ئامرازێکی سیاسیی درۆزن نییە، بەڵکوو ئامرازێکی فەلسەفییە کە واقیعی بەتەواوی سڕیوەتەوە، بەتەواوی خۆی لە « واقیع» دابڕیوە و بووەتە جێگرەوەی واقیع، نەک هەر هێندەش بەڵکوو بووەتە جێگرەوەی واقیعێکی دەستکرد، کە لە خودی واقیع سەرنجڕاکێشتر و «واقیعیتر» دەبینرێت، وەک ڕووداوە میدیایییەکان و جیهانی دیجیتاڵ. کەواتە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و کۆمەڵگای بەکاربەردا واقیع کوژراوە و نەماوە؛ تەنها میتا-واقیع بوونی هەیە.

ڕێژی دۆبرێ (١٩٤٠-) فەیلەسووفی هاوچەرخی فەڕەنسی

(4)

پەیامی مێژوویی و فەلسەفیی کتێبی “حیاة الصورة وموتها”ی ڕێژی دۆبرێ، ڕەخنەکردنی ئەو وەهمەیە کە پێی وایە «وێنە» دیاردەیەکی جێگیر و بێ ‌تەمەنە. بەڵام لای دۆبرێ ئامرازی بەرهەمهێنانی وێنە (تەکنەلۆژیا) تەمەنی هەیە و دەگۆڕێت، وەک چۆن خودی تێگەیشتنمان بۆ “وێنە”ش تەمەنی هەیە و کۆن دەبێت. ڕێجیس دۆبرێ دەیەوێت بسەلمێنێت کە وێنە خاوەنی مێژوو، جەستە، و سووڕی ژیانە (لەدایکبوون، گەشەکردن و مردن)، کەواتە شێوازی سەیرکردنی ئێمە بۆ وێنە ڕاستەوخۆ بە ئامرازە تەکنەلۆژییەکان و ڕێژەی گواستنەوەیان لە کۆمەڵگاوە بەندە.

بەڵام ئەگەر بەراوردی تێزی ڕێژی دۆبرێ لەسەر «مەرگی وێنە» لەگەڵ تێزی ژان بۆدریار لەسەر «مەرگی واقیع» بکەین، وەکـ بەراوردکردنی دوو ڕوانگەی ڕەخنەیی بەرامبەر پەیامی زێدە-ڕۆشنبیریی شاشەی هاوچەرخ دەردەکەون؛ واتە سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان درکیان بە قەیرانێک لە جیهانی وێنەدا کردووە، بەڵام ئاراستەی تێڕوانینان لە میتۆدۆلۆژیا و ئەنجامگیریدا جیاواز دەکەوێتەوە.

ئەگەر لای ڕێژی دۆبرێ پەیامی وێنە، سەنگ و مانای فکری و ئایینیی خۆی لەدەست دابێت! لای بۆدریار ئەوە واقیعە لەژێر هەڕەشەی پەیامی وێنەی سیمیولکراودا ون دەبێت و ڕەش دەچێتەوە. بەو مانایەش میتۆدی شیکردنەوە دۆبرێ میدیۆلۆژیایە، واتە مێژووی تەکنەلۆژیا و ئامرازەکانی گواستنەوەیە. بەڵام لای بۆدریار سیمیۆتیکی و پۆستمۆدێرنەیە، واتە میتۆدی نیشانەناسی و کۆمەڵناسییە.

دواجار لای ڕێژێ دۆبرێ وێنە بووەتە زانیارییەکی خێرا و کاڵایەک بۆ بەکاربردن. بەڵام لای ژان بۆدریار وێنە چووەتە سەرووی-واقیع و ڕێگا نادات دەستمان بە واقیعی ڕاستەقینە بگات. دۆبرێ دەڵێت، وێنە هێندە زۆر بووە هەیبەتی خۆی دۆڕاندووە. بەڵام بۆدریار دەڵێت، وێنە هێندە بەهێز بووە واقیعی کوشتووە. کەواتە ئەوە کێیە دەژی: مێژووی بینین و گەشەسەندنی خەونەکان، یان وێنەی پڕ لە زانیاری و ڕەشبردنەوەی ڕاستی؟!

هەولێر 22/8/2026

The post «وێنە» لە ڕوانگەی میدیۆلۆژیا و سیمیۆتیکاوە appeared first on ژنەفتن.

گەڕانەوە لە سەردەمی “بۆشایی”یەوە بۆ سەردەمی “ئۆدیسە”
مەبەست لەو نووسینە فیلمی “ئۆدیسە”ی دەرهێنەری ناودار كریستۆفەر نۆلان نییە، كە گەڕانێكی قووڵ بەدوای پرسیارە گەورەكانی مرۆڤایەتی لەبارەی كات، خۆشەویستی و مانەوە بەرجەستە دەكات… هەڵبەتە چیرۆكی فیمەكەی نۆلان و بابەتی ئەو كتێبەی كە لێرەدا هەوڵی خوێندنەوەی دەدەم، یەكێكە لەو شاكارە ئەدەبییە بەرزانەی كە لە كۆنەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ كاریگەریی بەسەر ئەدەبیاتی دنیاوە هەیە و زۆربەی تراژیدیا یۆنانییەكان لە ئۆدیسەوە هەڵێنجراون. چیرۆکی ئەو داستانە باسی گەشتە درێژخایەن و پڕ لە مەترسی و سەرکێشییەکەی ئۆدیسەی پاڵەوان دەکات، كە دوای تەواوبوونی جەنگی “تڕوادە” ۱۰ ساڵی پێدەچێ تا لە جەنگەکەوە بۆ نیشتمانەکەی خۆی (دوورگەی ئیساکا) بگەڕێتەوە، ئەو گەشتە لەڕووی فكرییەوە گوزارشت لە گەیشتن بە حەقیقەت یان گەڕانەوە بۆ جەوهەری خۆی دەكات، كە ئەو خوێندنەوەیە لەڕێگای كتێبی “ئۆدیسە و دەسەڵاتی بێسنوور”ی فەیلەسوفی فەرەنسی (ژیل لیپۆڤێتسکی) لەدایکبووی ١٩٤٤، مامۆستای فەلسەفە و کۆمەڵناسی لە زانکۆی گرێنۆبڵ، هەوڵی تاوتوێكردنی دەدات. لەو كتێبەدا مرۆڤ دەسەڵاتی بێسنووری خۆی بۆ گەیشتن بە ناوەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت! وەرگێری بە توانای میسری (دینا مەندور) خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە ئەدەبی “پۆست-ڕۆژهەڵاتناسی” زانکۆی پاریس-سۆربۆن، خوێندنەوە و شیکارییەكی فکری لەبارەی ئەم کتێبە نوێیە لە گۆڤاری (المجلة- Al Majalla Magazin)ی ئەلیكترۆنی ژمارەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ نووسیوە، کە تێیدا تیشکی خستۆتە سەر گرنگترین ئاوڕدانەوەكانی ژیل لیپۆڤێتسکی وەكـ دیاردەی تاکگەرایی (فەردانییەت) و کۆمەڵگای بەکاربەری سەرمایەداری و کولتووری مۆدەی هاوچەرخ… بۆ بەدواداچوون و زێتر خستنەڕووی “سەردەمیبۆشایی” ئەو خوێندنەوەیەم لەسەر ئامادە كردووە.

نووسەر (دنیا مەندور) لە ناونیشانی (لە سەردەمی بۆشایییەوە بۆ سەردەمی ئۆدیسە) قسە لە داخستنی كەوانەی بۆشایییەكان دەكات، تا بە حەقیقەت بگات، چونكە ژیل لیپۆڤێتسکی لە كتێبەكەیدا چەمكی بۆشایی  دۆخی بوونگەرایی “سووكی- سەبووك”ی دەخاتە بەرانبەر “سەنگینی دەروونی و دڵەڕاوکێ”وە. بەو مانایەش ژیانی ئەمڕۆی “سووک”، ڕووکەش، بەخێرایی تێدەپەڕێت و پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵ و سەنگین نییە. ئەو ژیانە سەبووكە لەسەر چێژ و بەکاربردن وەستاوە… هەموو ئەو وەرچەرخانە هاوچەرخانە، خەو لە چاوی (ژیل لیپۆڤێتسکی) دەزڕێنێ و دەیەوێ ڕێگایەكی سەنگینتر بۆ گەڕانەوەی جەوهەری مرۆڤایەتی، بە ڕووی مرۆڤ و ژیاندا بکاتەوە.

كەواتە ئەو فەیلەسوفە، تەنیا لە ڕوانگەی چاودێریکردنی دەروونی كۆمەڵگا و بەکاربردنی کاتییەوە نانووسێت، بەڵكە ڕوو لە شیکردنەوەی ئەو “دەسەڵاتە لەڕادەبەدەر”ەش دەکات کە تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد بە مرۆڤی هاوچەرخی بەخشیوە و ژیانی ئێمەی بۆ “ئۆدیسە”یەکی تەکنیکی گۆڕیوە؛ لەو ژیانە تەكنیكییەدا مرۆڤ بوونی خۆی ئارەزوومەندانە خستۆتە بەر نەشتەری تاقیکردنەوە و مەترسیی زێدەییەكانەوە. ئەو كتێبە داوامان لێ دەکات بە جەوهەری گەشتە درێژەکەی (ئۆدیسە)ی شاعیری گریکییدا بچینەوە؛ پێش ئەوەی پرسەکانی “دەسەڵاتی بێسنوور”ی ژیریی دەستکرد داگیرمان بكات و بەردی بناغەی تێگەیشتنمان بۆ جیهانی هاوچەرخ دابڕێژێتەوە.

لەو كتێبەدا ژیل لیپۆڤێتسکی چەمكی “سەردەمی بۆشایی” و “پاشایەتیی کاتی” وەكـ چەمكی “تەقینەوەی گەورە”كە (Big Bang) بە گۆڕانكارییەكی ئۆنتۆلۆجی و مێژوویی دادەنێت، بەو مانایەی كە تەقینەوە گەورەكە نەخشەی شارستانییەتی مرۆڤایەتی سەرلەنوێ کێشاوەتەوە! واتە تەقینەوە گەورەكە لە لایەک ناوەندە پیرۆزەکان، ئایدۆلۆژیا  قورسەکان، و ئەرکە مێژوویییەکانی تەقاندەوە و تاکی لە دۆگمابوون ڕزگار کرد؛ لە لایەکی ترەوە، ساتی «ئێستا» و لۆژیکی «مۆدە»ی (کاتێتیی بەردەوام)ی کردە سەنتەری نوێی گەردوون. بەوەش شارستانییەتی مرۆڤایەتی لە فەزایەکەوە کە لەسەر سەنگینی ڕەگوڕیشەی داکوتابوو، لەسەر داهاتووی مێژوویی وەستابوو، بۆ گەردوونێکی شل و بێ-ناوەند گواستەوە. تەقیتنەوە گەورەكە جیهانێکی دروست كرد كە مانا تێیدا دەبێتە کاتی و نەرم، هێزی تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستکردیش بەرەو «دەسەڵاتێکی بێسنوور» و مەترسیدار پەرە دەسێنێت.

ژیل لیپۆڤێتسکی (١٩٤٤-) فەیلەسووفی هاوچەرخی فەڕەنسی

دیکتاتۆرییەتی پێکەنین

ئەمڕۆ لە ساتەوەختی وەرچەرخانێکی بوونگەراییدا دەژین کە پایەکانی زانست، تەكنەلۆژیا، ژینگە و تا ناسنامەی تاکەکەسیش دەلەرزێنێت. كتێبی “ئۆدیسە و دەسەڵاتی بێسنوور” هێڵە گشتییەکانی ئەم قۆناغە نوێیە نەخشاندووە و ناوی “شارستانییەتی دەسەڵاتی بێسنوور”ی لێدەنێت. واتە گەیشتنی مرۆڤ بە توانایەکی زەبەللاحی تەکنیکی کە تەواوی سنوورەکانی توانای مرۆڤ تێکدەشێنێت، هاوکات بوونی مرۆڤایەتیش بەرانبەر مەترسیی نادیار و بێئاسایشی بوونگەرایی دەكاتەوە. ژیل لیپۆڤێتسکی پێیوایە لەم دیمەنەدا سەرمایەداری بە ئەندازەیەكـ تەشەنە دەکات كە ته‌واوی گۆی زەوی دەگرێتەوە و سەرجەم ئارەزوو و خەونەکانی مرۆڤ دەکاتە کەلوپەل، شڵەژاوی و شۆڕبوونەوەی نوێ و بێ پێشینە و ئارەزووی دەستكرد… واتە بەهۆی هێرشەكانی تەكنۆلۆژیاوە هەموو توانا لەڕادەبەدەرەكانی مرۆڤ دەخاتە ناو قەیرانی ژینگەیەكی ئابڵوقەدراوی “دۆپامین” و بازاڕی بەكارهێنانی خیرای زێدە-ییەوە! بەو مانایەش ئێمە ئەمڕۆ تەنیا لەناو گۆڕینی نەریتەکاندا ناژین، بەڵكە لەناو «ڕیخۆڵە کوێرە»ی شارستانییەتێکی بێپێشینەدا دەژین، کە ناچارمان دەکات لە جیهانێکدا کە لێدانی دڵی ئەوەندە خێرا بووەتەوە تا سنووری هەناسەسواری بەدوای کلیلە نوێیەکانی داهاتووی دیکتاتۆرییەتی پێکەنین و سەردەمی “ئەرێنی”دا بگەڕێین! هەڵبەتە چەمكی «ڕیخۆڵە کوێرەی شارستانییەت» لە سیاقی فکرییدا ئاماژە بە دیاردە و قەیرانە لاوەکییەکانی سستمی چڕكردنەوەی مۆدێرنە دەكات، بەو مانایەی کە هیچ دەرچەیەكی بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەهێشتۆتەوە، بەو مانایەی کە سەرچاوەی هەوکردن و هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی شارستانییەت و تەواوی مرۆڤایەتی. بێ ئەوەی هیچ دەرفەتێ بە ڕامان و بیركردنەوەی جیدی بدات، بە خێرایی لە ڕادەبەدەرە و زێدە- زیرەكیی میكانیكییەوە بەرەو گۆڕانكارییە تەكنەلۆژییەكان دەبێتەوە و بەڵێنی ڕزگاربوون لە ئەرکە قوڕس و سەرکوتکەرەکان بە مرۆڤ دەدات؛ بەڵام هەموو ئەو بەڵێنانە زۆردارییەکی نەرمن، کە بەسەر مرۆڤدا سەپاندوویەتی، هەر لە ڕێگای ئەو بەڵێنانەشەوە لە ئەرکی سەرکوتکەرەوە بەرەو چێژی زۆەملێمان دەكاتەوە.

ئێمە ئەمڕۆ لەژێر سێبەری “دیکتاتۆرییەتی پێکەنین”دا دەژین و ڕامان و بیركردنەوە و بەخۆداچوونەوە بووەتە تۆمەت! قووڵیی بووەتە ڕێگر لەبەرانبەر بازاڕی نەرمی بەرهەمهێنان و زێدە- بەکاربردندا، لەم سەردەمە زێدەیییەدا، تاکەکەس دەرفەتی نییە، لەبەرانبەر برینەکانی بوونیدا بوەستێ، لەبەر ئەوەی ئەو شادومانی و چێژە درۆزنانە لە دەست دەچێ كە زیرەكیی میكانیكی و خێراییی تەكنەلۆژیا بەرهەمی هێناوە. ئەمڕۆ تەكنەلۆژیا ئێمەی لە ڕەقیی “ئەرک”ەوە بۆ ڕەقیی “چێژ”، لە چێژوەرگرتن لە سروشت و تێڕامان بۆ چێژوەرگرتن لە دۆپامین و خێراییی گواستۆتەوە، هەمیشە داوا لە مرۆڤی هاوچەرخ دەکرێت بە زۆرەملێ ئارەزوومەندانە دڵخۆش بێت. بەم جۆرە تەکنەلۆژیا بارودۆخێکی بۆ مرۆڤ دروست كردووە کە لە دەرەوەدا هاوشێوەی خوداوەندەکان خاوەنی دەسەڵاتێکی بێسنوورە، بەڵام لە ناوەوەدا منداڵێکی ناسک و شڵەژاوەو کە لەگەڵ یەکەم بەركەوتنی ڕاستەقینەی ژیاندا درز دەبات و دووبارە پەنا دەباتە بەر دەمامکە دیجیتاڵییەکانییەوە، ئه‌و دەمامکانەی لەپشت بەکاربردنەوە مرۆڤ و خۆیان حەشاردراوە. ئەوەش بە چەمكی بە «مێینەکردنی جیهان» ناو دەنرێت، كە بریتییە لەو فەلسەفە و کولتوورە نوێیەی کە تێیدا بڕیار لەسەر بایەخدان بە جوانی و نەرمی دەدرێت؛ جگە لەوە لە ڕێگای بە «دیموکراتیزەکردنی مۆدە» ڕێگا بۆ هەموو تاکێک خۆش دەكرێت لەو بەها مۆدێرنانەی بازاڕدا بەشدار بێت، بەوەش هەموو شتێک بەرەو «شلی» و «کاتیبوون» پاڵ دەنێت، بۆیە گەڕانەوە بۆ جەوهەر و سووربوون لەسەر بوونێکی قووڵ و بێ-ماسک، چیتر بیرۆکەیەک نییە لە سەری مرۆڤەكاندا بخولێتەوە. لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا لە سەردەمی تەكنەلۆژیا و خێراییدا، تاک دەتوانێت بە تەواوی خۆی لەم نەرمی «شلییە» دەرباز بکات، دەتوانێت دوورگەیەکی بچووکی قووڵی (بۆ ژیانێكی نا- چڕ، بۆ خۆی و کەسە نزیکەکانی) دروست بکاتەوە؟!.

کاتێک هاوچەرخێتی دەبێتە شارستانییەتی جەستە

لە شیکاریی ئەو وەرچەرخانە “ئۆنتۆلۆژییە”دا مێینەییی گەورەترین تاقێگەی بەهاکانی هاوچەرخێتی زێدە- بەكاربردنی بەردەكەوێت. پێگەی مێینە لە تێڕوانینی (لیپۆڤێتسکی)دا سێ قۆناغی بڕیوە: ئافرەتی یەکەم، سەردەمی قەدەر و باوکسالاری. ئافرەتی دووەم، سەردەمی ڕێنیسانس؛ لەو سەردەمەدا ئافرەت لە دەرەوەی کردارە کۆمەڵایەتییەكاندا وەک ئایکۆنێکی جوانی و وێنەیەکی نموونەیی لە هونەردا بەكار دەهێنرا. ئافرەتی سێیەم، سەردەمی هاوچەرخ و زێدە-بەکاربردن، واتە سەردەمی هەڵخەڵەتاندنی لۆژیکی بەکاربردنی بێبەزەیییانەی كۆمەڵگای تەكنۆلۆژیا.

لە سەردەمی هەڵخەڵەتاندن، هەمیشە ژن- ئافرەت وەک پرۆسەیەکی نەرم و ئاڵۆز بە (جوانی/چێژ) و چڕییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێ، بێ ئەوەی هیچ زۆردارییەكـ لە ئارادا بێ، کەسەکە ئارەزوومەندانە خۆی دەخاتە ئەو تەڵەیەوە؛ تا ئەو شوێنەی چاودێریکردنی خۆ، جوانی و قۆزی، لە نەریتێکی کۆمەڵایەتیی چینایەتییەوە دەبێ بە “ئەرکی فەردی”ی ڕۆژانە! بەم جۆرە “ئافرەتی سێیەم” کە سەربەخۆییی خۆی وەك جەستە بەدەست هێناوە، جەستە وەک شوێنی حەشارگەی جوانی و چێژ دەخاتە بازاڕەوە. لەبەر ئەوەی ناتوانێ لە جەستەی خۆی دوور بکەوینەوە تا بێلایەنانە درک بە جوانی و چێژی جەستەی خۆی بکات؛ بۆیە جەستەی خۆی بۆ بازاڕ و ئەویدیكە دەنەخشێنێت و جوانکاری بۆ دەکات (وەک ئەوەی جەستەی خۆی نەبێت، جەستەی ئەوی تر بێت).

ئەمڕۆ ئێمە بە جەستە دەژین، بەڵام ناتوانین جەستە بە تەواوی بخەینە ژێر چاودێریی هۆشیاری و درککردن و ڕامانی قووڵەوە؛ ئەوە جیاوازیی نێوان ئەویدیی دەرەکی و ئەویدیی ناوەکییە، ئەوە جەنگی ڕاستەقینەی خۆبوون و زێدە-بەکاربردنی تەكنۆلۆژیایە!. كەواتە لەسەردەمی تەكنۆلۆژیادا ئێمە جەستەی خۆمان دەکەینە «تەنێک» لە دەرەوەی خۆمان، بە ئاوێنە یان بە چاوی ئەوانی تر سەیری دەکەین؛ ئیتر جەستە لە ساتی نمایش و ڕازاندنەوەدا چیدی «ناوخۆ» نییە، بەڵكە دەبێتە «پەند و تابلۆیەک» بۆ نمایشكردن… تا ئەو کاتەی دەمانەوێ بە هێواشی لە جەستە ورد بینەوە و تێیبگەین، ئیتر بە ئازارێک، بە برینێكـ و بە پیربوونەوە دەیبینینەوە، یان کاتێک نیشانەیەکی نەخۆشی، ترسێک، یان لێدانی دڵت لەناکاو دەگۆڕێت، ڕێک لەوێدا درک دەکەیت کە ئەم جەستەیە میوانخانەیەکە و تۆ تێیدا بێگانەیت، بۆیە ڕۆژێک دادێت بەبێ پرسی تۆ لە کار دەکەوێت! شارستانییەتی جەستە وای لێدەکات ببێتە «ئەویدیی دەستنەکەوتوو». لێرەوەیە (ژاک لاکان) دەڵێت: ئێمە هەرگیز جەستەی ڕاستەقینەی خۆمان نابینین، ئێمە تەنها ڕەنگدانەوە یان وێنەی جەستەمان دەبینین.

لە كۆمەڵگای زێدە- بەكاربردندا داوا لە جەستە دەکرێت هەمیشە سه‌ركەوتوو و چالاک بێت، هەڵبەتە بەپێی پێوەرەکانی بازاڕێک کە لە خولانەوەی بەردەوام ناوەستێت، داوا لە جەستە دەکرێت هەمیشە “نەرم” و جوان خۆی بڕازێنێتەوە. بەم جۆرە جەستەی مێینە دەبێتە “سەرمایەیەکی جەمالی” کە دەبێت بەردەوام وەبەرهێنانی تێدا بكرێ، بەردەوام بنەخشێنرێ و لەگەڵ مۆدە نوێ بكرێتەوە.

لەو كتێبەدا جەخت لە سەردەمی ئافرەتی سێیەم دەكرێتەوە كە لەڕێگای مۆدێل و جوانی، سەبووک و ئاسان جەستە، یان بەها ڕۆحییەکانی بۆ «کالا و شتێک» گۆڕیوە کە بەپێی پێوەرەکانی بازاڕ، کڕین، فرۆشتن، و بەکاربردن نرخەکەی دیاری دەکرێت، ئەوەش دەبێتە بەشێک لە “ناسنامەی هەڵبژێردراو”ی شارستانییەتی جەستە و پرۆژەی کەسیی ئافرەتی سێیەم پێک دەهێنێ. كەواتە “پاشایەتیی کاتی” هەموو شتێکی کردە مۆدێلێکی تێپەڕ.

هەڵبەتە لە سەردەمی ئەرکی توندەوە قوربانیدان و پابەندبوونی بەکۆمەڵ بەپیرۆز دادەنرا، بەڵام ئەمڕۆ لە كۆمەڵگایەکی بێ بەها، كۆمەڵگایەکی لەدەستدەرچووی سەبووککە یاسا و بەها ئەخلاقییەکان تێیدا بێ‌ کاریگەرن و هیچ سنوورێک بۆ ڕەفتاری تاکەکان نەماوەتەوە! ناتوانین وەك مرۆڤێكی خاوەن سەنگ بژین، یان وەكـ مرۆڤێكی خاوەن شكۆ هاوسۆزیی لەگەڵ پرسە گەورە مرۆییەکاندا بکەین و خەمخۆری پرسەکانی ژینگە و مافی ئەوانی تر بین، چونكە كۆمەڵگای تەكنەلۆژی پێیوایە هەموو ئەوانە ڕێگری لە “چێژی کەسی” یان قوربانیدانی گەورەمان بەسەردا دەسەپێنێت و كات و ئازادیی کەسی کەلەپچە دەکات. بەڵام لیپۆڤێتسکی پێیوایە، دەشێ هاوسۆزی پرسە مرۆیییەکان بکەین و ئەم هاوسۆزییە ڕێڕەومان بەرەو چێژی کەسی پەک نەخات! واتە ناشێ مرۆڤی هاوچەرخ،  بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتی فەرامۆش بكات، مرۆڤی هاوچەرخ پێویستە ڕۆژانە مانای مرۆڤبوونی خۆی هەتتا لەناو دنیای بە شتبوون و هەڵبژاردنەکانی سەردەمی مۆدێرنەشدا بدۆزێتەوە.

كۆمەڵگای زێدە-بەکاربردن

ژیل لیپۆڤێتسکی پێیوایە ئێمە لە بەکاربردنی “پێگە”وە (کە دەیانکڕی تا لەبەرانبەر ئەوانی تردا باشتر دەربکەوین) گواستراوینەتەوە بۆ “بەکاربردنی ئەزموونی سۆزداری” (کە دەیانکڕی تا هەست بە خۆمان بکەین). لەم سەردەمەدا، ئاستی کڕینی کەلوپەل، خزمەتگوزاری و چێژەکان بە شێوەیەکی بێ پێشینە زیادی کردووە، و بازاڕکردن بووەتە دەرمانێکی ڕۆژانە بۆ ڕاوەندنەوەی سەرئێشە و بێزاری. سەرەڕای هەموو ئەوەش، مرۆڤ نەیتوانیووە ڕووبەڕووی شڵەژاوی دەروونی بێتەوە!. لەکاتێکدا خاوەنی تەواوی ئامرازەکانی خۆشگوزەرانی و ئامرازەکانی حەسانەوەیە، كەچی بە چڕی ڕوو لە نۆرینگە دەروونییەكان دەکات، و بەدوای هاوسەنگی لەدەستچوودا دەگەڕێت یان لە خولەکانی “گەشەپێدانی کەسی”دا ئامادەیە. ئەگەرچی ئەمڕۆ كۆمەڵگای تەكنەلۆژی هەموو ئەوانەیشی كردۆتە کەلوپەلی بەکاربردن؟!

بۆچی لە سەردەمی زێدەیییەكاندا نۆرینگە دەروونییەکان قەرەباڵغ دەبن؟! بۆچی زیادبوونی هەڵبژاردنەکان نەبووە هۆی زیادبوونی ڕازیبوون، بەڵكە بووەتە هۆی “دڵەڕاوکێی هەڵبژاردن”… ئەمڕۆ تەكنەلۆژیا بەردەوام هانت دەدات بڵێیت “دڵخۆش”، “گەنج”، و “سەرکەوتوو”م… شڵەژانی دەروونی و نائارامی یان دۆڕان پەیوەندی بە سەردەمی تەكنەلۆژیاوە نییە، بەڵكە “هەڵەیەکی کەسی”یە، هەڵەی كەسیش کەسەكە لێی بەرپرسیارە و لێخۆشبوونی بۆ نییە. ئا ئەمەیە ئەوەی لیپۆڤێتسکی ناوی دەنێت ڕووی تاریکیی هاوچەرخێتیی توند- کە ڕۆژێك لە ڕۆژان خەونمان پێوە دەبینی… كەچی ئەمڕۆ بۆتە “لۆدی دەروونی”. ئەمڕۆ مرۆڤ بە تەنیا خۆی لە بەرانبەر ئاوێنەکەیدا دەبینێتەوە، كە لەلایەن شاشەکانی ڕیکلامی ڕەنگاوڕەنگەوە ئابڵوقەدراوە و داواکراوە، بۆ ئەوەی “کەماڵییەکی” مەحاڵ بەدی بێنێت.

ئیتر مرۆڤ توانای ژیانی ناو بۆشایی نەماوە. چونكە جەوهەری مرۆڤ گەڕانە بەدوای “مانا”دا و لە بەکاربردنی کاتی تێدەپەڕێت، مرۆڤ لە ڕێگای ماناوە درک بە ئەویدی دەکات، تەنانەت ئەگەر بە ناچاری لەناو ئامرازەکانی بەکاربردنیشدا بێ، دەبێ بەدوای مانادا بگەڕێت!. ئەوە هەوڵێکی مرۆیی نەپچڕاوەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی بوون لە جیهانێکدا کە ئیتر لە گۆڕان ناوەستێت. بەدیوەكەی دیكە هەمیشە چێژ بەپێی یاسای هاوسەنگیی دەروونی کار دەکات، هەمیشە چێژ ئامانجی کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەكانە تا مرۆڤ لە ئاسوودەییدا بژیت. بەو مانایە شڵەژانی دەروونی، تەواو ڕەتکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو ڕاستییەی کە لە ناخدا هەیە و گەڕانەوەیە بۆ هونەری تێڕامان!.

لە کۆتاییدا پرسیارەكە ئەوەیە: چۆن دەکرێت مانایەکی “ڕەق” لە جیهانێکی “نەرم”دا بنیاد بنرێت، چۆن دەکرێت ئازادی پیادە بكرێت بێ کەوتنە تەڵەی دڵەڕاوکێیەک کە كۆمەڵگای فرە-بەکاربردن دایهێناوە؟!. لە كتێبەكەدا ئەگەرچی ژیل لیپۆڤێتسکی “مانیڤیستۆی” ڕزگاربوونمان پێشکەش ناکات، بەڵام دڵسۆزانە بۆ ئەو واقیعە ئاڵۆزە توێکارییەکی سارد و ڕوون دەخاتەڕوو كە بەرپرسیارێتیی هۆشیاریی بە مەرجی سەردەم دەبینێ. كەواتە خوێندنەوەی هزری ئەو فەیلەسوفە دەعوەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی سەنگی جوانی لە ژیانماندا، ئەوەش گەڕانەوە بۆ ڕابردوو نییە، بەڵكە تێگەیشتنێكی جەوهەری و قووڵە لە ئێستای تەكنەلۆژیادا.

هەولێر 1/8/2026

The post گەڕانەوە لە سەردەمی “بۆشایی”یەوە بۆ سەردەمی “ئۆدیسە” appeared first on ژنەفتن.

(کاتێک دەرگا ناکرێتەوە)
دیمەنەكانی ئەو قەسیدەیە لەسەر بنەمای دەركەوتنی (بنین، دەرگا و بێدەنگی) خۆی دەنوێنێ و شاعیر (پەخشان عەبدولڕەحمان) هەوڵ دەدات چەمكی (جەنگ) وەک دیاردەیەکی (ناوەوەی مرۆڤ) ڕوون بکاتەوە و نیشانی بدات کە کردنەوەی (دەرگا) لە قەسیدەكەدا نە هیوایە و نە ڕاستی، بەڵکە لەلایەك ڕەنگدانەوەی سەرکوتکردنی ئارەزووە و لەلایەكی دیكە گوزارشت لە بەردەوامیی كۆمەڵگایەكی داخراو دەكات؛ لە چنینی ئەو قەسیدەیەدا فەزایەکی شانۆیی دەخولقێنێ و خوێنەر و بێدەنگی بە ئاگایی و بێهیوایی دەسپێرێت.

كەواتە (با لە دەرگاکە بدەینەوە) دەنگی کێیە؟ ئەگەر بانگەوازێک نەبێ بۆ (ئازادی) ئەوە دووبارەکردنەوەی نمایشێکی بێدەنگی فرۆیدییانەیە؟! چونكە لە قەسیدەكەدا، داخستنی دەرگا ڕووداو نییە، تا بەرانبەرەکەی (کردنەوە) مانایەکی شۆڕشگێرانەی هەبێت؛ دەرگا پێشتر داخراوە، نەكـ هەر لە دەرەوە، بەڵکە لە ناوخۆی مرۆڤدا؛ بەم جۆرە جەنگ لە دەنگەوە سەرچاوەی ناگرێت، بەڵکە لە (بینین)ی چەپێنراودا خۆی مت داوە! لەو كۆمەڵگا دواكەوتووە وە هەڵقوڵاوە، کە ئازادی قبووڵ نییە.

كەواتە (با لە دەرگاکە بدەینەوە) دەتوانرێت وەک ڕەنگدانەوەی سەرکوتکردنی ئارەزوو بخوێندرێتەوە، نەكـ تێكشکاندنی سیستەم! چونكە بینینی چەپێنراو ناتوانێت لە سیستەم دەربچێت- دەرگا داخراوە؛ لە کۆتاییدا، (با)ی سەرەتایی (لە دەرگاکە بدەینەوە) لە بێدەنگییەکی شانۆییدا دەخنكێ و ئەکتەرەکانیش لەژێر ئەو تاسەیەدا دەمێننەوە، یان لە گۆڕەپانی ئاگایی و بێهیواییدا دەجەنگن.

پەخشان عەبدولرەحمان

با لە دەرگاکە بدەینەوە

پەخشان عەبدولڕەحمان

پێش ناسین

کەشەکە سارد بوو

دەکرێ وەک چیرۆکێک بارانیشی بۆ زیاد بکەین

کەواتە کەشەکە سارد و باراناوی بوو

دەنگێک دوور لە هەمووان باسی مەیدانی جەنگی دەکرد

هۆڵەکە بێدەنگ بوو

ئەمە وەک شانۆیەک دەتوانین بیگێڕینەوە

تەنیا ئەو بوو هەر جارێک سەنگەرەکەی دەگواستەوە

ئێمەش هەموو لەدوای ئەوەوە دەبا هەست بە نزیکی دوژمن بکەین

هۆڵەکە گۆڕابوو بۆ مەیدانی جەنگ

پێی وابوو باوەڕ دەتوانێ هەموو شتێک بخولقێنێ

لەگەڵ هەر هەڵچوون و داچوونێکی

کۆترەکانی ئەو دیوو پەنجەرە دوورتر هەڵدەفڕین

ئێمە دەمانتوانی گریمانەی کۆترەکان بکەین بە باڵی خوێناوییەوە

تەنانەت هەندێکمان بە پێکەنینەوە هۆڵەکە جێبهێڵین

دوایش پشت بکەینە مەیدانەکە بۆ ئەو

دوایی بینیمان

تەنیا و دوورەپەرێز لە هەریەکەمان ڕادەما

ئێستا بێدەنگ بوو، ئێمەش هەروەها

ئێمە دووژمن نەبووین

تەنانەت براوەش نەبووین

ناسین

پێدەکەنی

ئێمەش لەدوایەوە قاقا

تەنیا شتێک کە لێی دەترساین

کەس دڵنیا نەبوو لە نوکتەیەکییەوە نەکەوینەوە ناو مەیدانێکی دیکەی جەنگەکانی

بێگومان ئێستا سەیری کەسمانی نەدەکرد

ئەگەر ڕاستگۆتر بم

ڕەنگە هیچ کات سەیری نەکردبێتین

ئەو ڕۆژانە ئاسان بوو لەبارەی هەرشتێکەوە دواباین

بێئەوەی کەسمان سەرنجمان لە شوێنێک جێبمێنێ

ئەگەرچی هەوڵمان دا شوێنەواری جەنگەکە لەبیرکەین

بەڵام هەرجارێک لەسەر خوانەکە کۆ دەبووینەوە

ئێمە زۆر شتمان هەبوو باسیکەین

ئەویش جەنگەکان

دوای ناسین

دەرگای هۆڵەکە داخرابوو

شانۆکە گەشتبوویە کۆتایی

هیچ چەپڵەیەکیش نەبوو بۆ کۆتایییەکی چاوەڕواننەکراو

کورسییەکان وەک لە چاوەڕوانی تەرمێکدا بن وابوون

درەختەکان بەهۆی گەرمی زۆرەوە یا هەر هۆکارێکی دیکە

لە گەشە وەستابوون، تەنانەت سەوزبوونیش

ئێمە کەی بێرە گەیشتین؟

قسەکانمان گۆڕابوون بۆ هیواخواستن بۆ یەکتر

ئایا دەکرا دووبارە خۆمان بە یەکتر بناسێنینەوە؟

پاشان بە ڕوویەکی بەخەندەوە لەبارەی سەرماوە قسە بکەین؟

یا لەبارەی گەمژەییی هاوڕێیەک و سوودەکانی خواردنەوەی چا بەبێ شەکر

بە ئەگەری زۆرەوە هیچ دەرگایەکمان بەکراوەیی جێ نەهێشتبوو

پاش ئەوەی چاوەکانت لە ئاست هەموو شتێک داخستبوون

ئێستا هەست دەکەم جەنگەکە بەشێكە لە هەریەکەمان

بەڵام ئێستا کە باشتر ئاشنای یەکین بێدەنگترین

وەک ڕێزێکیش بۆ ئەو نزیکییە خەریکە دوور دەکەوینەوە.

پێش ناسین

(جەنگ وەک شانۆ)

قەسیدەكە لە فەزایەکی سارد و باراناوی وەک ڕووداوێکی ڕاستەقینە بەرەو گوتاردەبێتەوە، سەرەتا وەک چیرۆک یان شانۆ پیشان دەدرێت، بەڵام بە هێواشی بینین لە بێدەنگیی هۆڵەکەدا بۆ مەیدانی جەنگ دەگۆڕێت؛ واتە جەنگ وەک (نمایش) دەست پێ دەکات و بۆ (ڕاستی) دەگۆڕێت؛ چونكە جەنگ بەرهەمی گوتار و باوەڕە، نەكـ بەرهەمی ڕاستییەکی ماددی! بەمجۆرە کاتێک دەڵێت: (باوەڕ دەتوانێ هەموو شتێک بخولقێنێ) وەك ئەوە وایە بڵێ: مرۆڤ بە هۆی باوەڕەوە دەتوانێ جەنگ بنێتەوە، هەرچەندە دوژمنێکی ڕاستەقینەش نەبێت! بە دیوەكەی دیكە (باڵی خوێناوییی‌ کۆترەکان) ئەوە پیشان دەدات کە لەژێر کاریگەریی جەنگدا، تەنانەت هێمای ئارامییش دەگۆڕێت. بەم شێوەیە شاعیر لە دەقەکەیدا جەنگ دەکاتە نمایشێکی شانۆیی. ئەگەرچی لە نمایشی شانۆییشدا ترسی ئەوەی هەیە ڕاستی تەواو لەناو بچێ؟!.

بێگومان ڕووداو پێویستى بە یەكگرتنە، بەڵام (با لە دەرگاكە بدەینەوە) وەك گوتار گەرِانەوەیە بۆ ناخی مرۆڤ؛ دەمەوێ بڵێم هەمیشە جەنگ پڕە لە دوودڵی، هەمیشە جەنگ ئەو پیلانانە جێبەجێ دەكات كە نەخشەی بۆ كێشراوە؛ بەڵام شانۆ- گێرِانەوەیە و بەسەرهاتەكانی خۆی دەگێڕێتەوە؛ دەكرێ (جەنگ) و (شانۆ)، (ڕوودا) و (گوتار) تەرجەمەی (شیعر) و (قەسیدەی پەخشان) بكەم و بڵێم: هەمیشە شیعر دڵ- لە دڵدانە، ئەوە دەڵێ‌ كە دانراوە؛ بەڵام قەسیدەی پەخشان- گێڕانەوەیە، هەموو چركەكانی گوتار بە هی خۆی دەزانێ- كەواتە (با لە دەرگاکە بدەینەوە) لەنێوان شیعر و قەسیدەی پەخشاندا، بەرەو قەسیدەی پەخشان دەچێت.

بۆ دڵنیابوون، دەتوانم یارمەتی لە (ئونسی ئەلحاج- پێشەكی كۆمەڵە شیعری «لن» كە ساڵی 1960دا بڵاو بۆتەوە، وەردەگرم كە دەڵێ: (قەسیدەى پەخشان) پێویستى بە ئامرازى گێرِانەوە، وەسف، ئەزموون، جیهانبینییە، بەڵام لە (شیعر)دا شاعیر پێش خوێنەر دەكەوێت، چونكە ئەو ئامرازانە دەناسێنێ كە شیعرى پێ دروست دەكرێت؛ هەمیشە (شیعر) لەڕێگاى لەرەى موزیكاوە دەچێتە دڵى خوێنەرەوە، بەڵام (قەسیدەى پەخشان) وەك ئەزموونێكى قووڵ و بەهێز بەو پرِشنگانە دەناسرێتەوە كە بڵاوى دەكاتەوە. بۆ زێتر شارەزایی لەبارەی شیعر و پەخشانە شیعر و قەسیدەی پەخشان، بڕوانە: أنسی الحاج، دیوان (لن)- المقدمە.ط3. دار الجدید. بیروت 1994 ص27. بۆ زێتر تەرجەمەكردنی ئەو قسانەش دەتوانی قەسیدە پەخشانی (با لە دەرگاکە بدەینەوە)ی (پەخشان عەبدولڕەحمان) بخوێنیتەوە.

كەواتە قەسیدە پەخشانی (با لە دەرگا بدەینەوە) گوزارشت لە درەوشانەوەی ناوەوەی مرۆڤ دەكات! بەڵام ترسی ئەوەش هەیە تەنها نمایشێكی شانۆیی بێت و بە ئاراستەی ئەوەی كە گوتراوە بڕوات، بە ئاراستەی ناسینەوە، نەك نزیکبوونەوە لە مرۆڤ… ئەوەش ئاوێتەبوونی شیعر و پەخشان، شانۆ و گوتار، ڕووداو و جەنگی لێدەكەوێتەوە.

بەڵام هەرجارێک لەسەر خوانەکە کۆدەبووینەوە

ئێمە زۆر شتمان هەبوو باسیکەین

ئەویش جەنگەکان.

ناسین

(کاتێک جەنگ نییە، جەنگ هەیە)

مرۆڤ لە مەیدانی جەنگدا بوونی دەكەوێتە لەرزەوە؛ لەنێوان جەنگ و جەنگێکی دیکەدا، ترسی ئەوە هەیە کە ڕاستییەکان تەنها «نوکتە» بن؛ بەم شێوەیە، (ناسین) بە مانای نزیکبوونەوە لە ڕاستی نییە، بەڵكە بە مانای بەشداربوونە لە جەنگێکی دیکەدا؛ بە مانای ئامادەیییە بۆ جەنگێکی تر! بۆیە کاتێک جەنگ نییە، جەنگ هەیە.

لەو کاتەی جەنگ هەیە، مرۆڤەکان باشتر دەناسرێن، نەک ئەکتەرەکان! هەرچەندە تۆنی جەنگ بەرز بێتەوە، مرۆڤ بێدەنگتر دەبێت، کە مرۆڤ لە مەیدانی جەنگدا کۆنترۆڵ دەکرێت، دەسەڵات شانازی بە سەرکەوتنەکانی دەکات؛ بەمجۆرە، (ناسین) لەنێوان ڕاستی و ساختەدا هیچ جیاوازییەکی ڕوون بەجێناهێڵێت؛ و کەس دڵنیا نییە لەوەی: لە (نوکتە)یەکەوە نەکەوێتە ناو مەیدانێکی دیکەی جەنگەکان.

لەنێوان ڕاستی و ساختە، جەنگ و گێڕانەوە، ڕووداو و گوتاردا، (ڕەنگە هیچ کات سەیری نەکردبێتین) بەم مانایەش دەشێ بپرسین: بێ ئەوەی کەسمان سەرنجمان لە شوێنێک جێبمێنێ: ئایا دەکرێ لە گوتاری قەسیدەی پەخشان دەربچین؟ یان قسەکردن لە قەسیدەی پەخشان، مەسافەیەک لە موزیكای ناوەوەی شیعری نزیک دەبێتەوە؟ ئایا بنەمای شیعر پەخشانە؟!

بەڵام هەرجارێک لەسەر خوانەکە کۆ دەبووینەوە

ئێمە زۆر شتمان هەبوو باسیکەین

ئەویش جەنگەکان

دەشێ جەنگ ڕەگەزێک لە ڕەگەزەکانی گێڕانەوە پەیڕەو بکات، بەوەی کە ریتمەکانی جەنگ هەموو ڕەگەزەکانی گێڕانەوە لە ئاستێکی باڵای موزیكییدا بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت؛ بەوەی کە تۆنە بەرزەكانی جەنگ ئاستە باڵاکانی زمان دەجووڵێنێت؛ بەوەی کە لە جەنگدا سنووری نێوان بینین و بێدەنگی، موزیكای دەرەوە و ناوەوە نامێنێت؛ بەڵام بەدیوەكەی دیكە- ئەگەر ڕاستگۆتر بم- قەسیدەكە لەبری ئەوەی گوزارشت لە گەڕان بەدوای واتادا بکات، بەدوای چڕییدا دەگەڕێت.

دوای ناسین

(کاتێک نزیک دەبین، دووردەکەوینەوە)

دەرگای هۆڵەکە داخرابوو و شانۆکە گەیشتبووە کۆتایی، هیچ چەپڵەیەک نەبوو بۆ ئەم کۆتایییە چاوەڕواننەکراوە، و ئەو بێدەنگییەی پاش شانۆکە؛ ئەو بێدەنگییە وەک بەشێک لە خودی شانۆکە درێژە دەبۆوە! کورسییەکان وەک ئەوەی لە چاوەڕوانی تەرمێکدا بن، ڕێکخراو و بێجووڵە مانەوە.

ئێمە کەی گەیشتینە ئێرە؟

هەڵبەتە ئەم کۆتایییە کۆتایییەک نییە بە قەبارەی ڕووداو، بەڵكە کۆتایییەکە گوتار تێیدا باڵا دەستە؛ كۆتاییەكی موزیكی نییە، گێڕانەوە تێیدا بەرجەستەیە؛ بەمجۆرە کاتێک (باشتر ئاشنای یەکین)، زیاتر بێدەنگ دەبین و دوور دەکەوینەوە؛ واتە هیچ شتێک کۆتایی نایەت، بەڵكە بۆ بەردەوامییەکی بێدەنگ دەگۆڕێت! لەو فەزایەدا، درەختەکان بەهۆی گەرمییەکی زۆر، یان هەر هۆکارێکی نادیار، لە گەشە وەستابوون؛ تەنانەت سەوزبوونیش وەک وێنەیەکی وەستاو دەردەکەوێت، وەک ئەوەی ژیانیش خۆی لەژێر کۆنترۆڵێکی نادیاردا بێت… كەواتە (ئێرە)ی پرسیارەكە زیاتر لەوەی پرسی شوێن بێ، پرسی ناسینە! لەناو ئەو فەزایەدا، کاتیش وەک نواندنی بێدەنگی دەبینرێت، نەک وەک بینینی دڵنیاکەرەوە.

قسەکانمان گۆڕابوون بۆ هیواخواستن بۆ یەکتر

ئایا دەکرا دووبارە خۆمان بە یەکتر بناسێنینەوە؟

دواجار لەو خوێندنەوەیەدا، ئەو هیواخواستنە وەک هەوڵێک دەردەکەوێت بۆ شاردنەوەی ئەوەی کە پێشتر لە بینینی (کەشە سارد و باراناویییەكە) ڕووی داوە، نەک لە نمایشی بێدەنگی جەنگ! ئایا دەکرێ دووبارە یەکتر بناسینەوە؟ یان تەنها دەتوانین شێوازێكی نوێی بێدەنگی بۆ بینین بدۆزینەوە؟! چونكە بە ئەگەری زۆرەوە، هیچ دەرگایەک بە کراوەیی جێ نەماوە، هیچ بێدەنگییەک بینین نییە، وەک ئەوەی دەرگا لێرەدا نە تەنها شتێکی فیزیکی بێت، بەڵكە هێمایەک بێت بۆ ئەو سنوورەی کە لەنێوان نزیکبوون و دوورکەوتنەوەدا دەجووڵێت؛ دەرگای چاوەکانت لە ئاست هەموو شتێک داخستوون، و ئەو داخستنە خۆی وەک فۆرمێكی نوێی بینین دەردەکەوێت، نەكـ بێدەنگی.

لە کۆتاییدا، هەست دەکەم جەنگەکە بەشێکە لە هەریەکەمان؛ جەنگی ناخی مرۆڤ نە کۆتایی پێدێت و نە سەرەتای دیارە؛ بەو مانایە ئەو (قەسیدە پەخشان)ە دەلالەت لە گۆڕینی دەرگا بۆ بینین و دەرگا بۆ بێدەنگی دەكات؛ بە مانایەكی دیكە کاتێک نزیک دەبین، بە شێوەیەکی سەیر دوور دەکەوینەوە؛ نەكـ لەبەر ئەوەی دوژمنین، بەڵكە لەبەر ئەوەی فەزای ناسین بۆ فەزای بنین- دەرگا بۆ بێدەنگی گۆڕاوە؛ بەمانایەكی دیكە ناسین و بینین دوو فەزای یەکسان نین، بەڵکو دوو ئاستی جیاوازن لە تێگەیشتن، چونكە بینین ناتوانێت ڕاستییەکانی ناوخۆ بناسێنێ؛ بۆیە لە قەسیدەکەدا فەزای ناسین فەزایەکی نائاسودەیە، کە تێیدا مرۆڤ هەمیشە لەنێوان (بینین) و (نەناسین)دا جێ دەمێنێ؛ وەكـ چۆن (دەرگا) لە قەسیدەکەدا تەنها شتێکی فیزیکی نییە، بەڵکە هێمای سنوورە، سنوور و بێدەنگی پێکەوە فەزایەکی داخراو دروست دەكەن، کە تێیدا هەوڵی کردنەوەی دەرگا دەبێتە بەشێک لە داخستن؛ كەواتە دەرگا وەك سنوور دەبێتە نیشانەی ئەو سیستەمەی کە مرۆڤ تێیدا دەژیت، و بێدەنگی دەبێتە زمانی ئەو سیستەمە، (با لە دەرگاکە بدەینەوە).

تێبینی:

پەخشان عبدولڕەحمان، ساڵی ١٩٩٣ لە شاری هەولێر لەدایک بووە. مامۆستای زانکۆ و توێژەرە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. چەند ساڵێکە شیعر دەنووسێت و لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار شیعرەکانی بڵاو بوونەتەوە.

(با لە دەرگاکە بدەینەوە) لە ماڵپەڕی باڵندە وەرگیراوە.

The post (کاتێک دەرگا ناکرێتەوە) appeared first on ژنەفتن.

مرۆڤی دابەشبوو
لە کایەی فەلسەفەی هاوچەرخدا، پرسی تێگەیشتن چیتر بابەتێکی پەراوێزی یان تەنها ئامرازێکی سەرەکیی ناسین نییە؛ تێگەیشتن، بەر لەوەی مێتۆدێکی مەعریفی بێت، شێوازێكی ئۆنتۆلۆژیانەی (بوونناسانەی) مرۆڤە لە جیهاندا؛ لە ڕوانگەی فینۆمینۆلۆژیای مارتن هایدیگەرەوە، مرۆڤ “بینەرێکی نامۆ” نییە کە بێلایەنانە لە بوون بڕوانێت، بەڵكە بوونەوەرێکە کە تێگەیشتن پێکهاتەی بنەڕەتیی بوونی پێک دەهێنێت؛ هەرگیز تێگەیشتن نابێتە خەسڵەتێکی دەرەکیی مرۆڤ، چونکە لە جەوهەری خۆیدا پڕۆسەیەکی بەردەوامی تێگەیشتن و ماناڕێژی و خۆشیکردنەوەیە لە گشتێتی ئەو واقیعەی تێیدا ئامادەیە.

کەواتە مرۆڤ پێش هەموو شتێ مانا درووست دەکات؛ بەمجۆرە، جیهان تەنها کاتێک دەبێتە جیهانێکی مرۆیی کە دەبێتە تۆڕێک لە واتاکان و هێماکان؛ زمان، ئەدەب، هونەر، ئایین، سیاسەت، و تەنانەت وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەش، هەموویان هەوڵی بەردەوامن بۆ بەرهەمهێنان و دووبارە لێکدانەوەی مانا مرۆیییەكان! هەرگیز مانا شتێکی جێگیر نییە، بەڵكە پڕۆسەیەکە لەگەڵ هەر ئەزموون و ئەزموونگەرییەکدا، مرۆڤێكی جیاواز دەخاتەوە؛ بەمجۆرە مرۆڤ تەنها بە شتەکان ناژی، بەڵكە بەو واتایانەش دەژی کە بە شتەكانی دەبەخشێت؛ لێرەوە کاتێک مرۆڤ توانای بەرهەمهێنانی مانا لەدەست دەدات، توانای تێگەیشتن لە مرۆڤ، مرۆڤایەتی و جیهانی دەوروبەریش لەدەست دەدات.

مارتن هایدیگەر فەیلەسوف و بیرمەندی ئەڵمانی لە کتێبی ناوداری خۆیدا (بوون و کات)- د. محەمەد كەمال لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی چاپ و بڵاوی كردۆتەوە، ئەو تێزە دەخاتە ڕوو کە تێگەیشتن، جووڵەی “دەرکەوتن” یان “ئاشکرابوون”ی بوون بەرجەستە دەكات! شتەکانی نێو جیهان بەهۆی ڕۆتین و بەکارهێنانی ڕۆژانەوە داپۆشراون و لەبەرچاو ونن، تێگەیشتن دێت بۆ ئەوەی ئەم پەردەیە لا بدات و ڕێگا بدات شتەکان بە ڕاستی خۆیان دەربخەن… دەكرێ ئەو دەرکەوتنە تەرجەمەی “دیمەن” و “وێنە” بكەین؛ بەو مانایەی كە دیمەن نەک وەک ئاڕاستەکردنی واقیع، بەڵكە وەک مەیدانێک دەبینرێت کە تێیدا گرژییەکی بەردەوام لە نێوان تۆڕی ماناکان و کرانەوەی جیاوازیدا هەیە؛ بە مانایەكی دیكە، لەنێوان دیمەن- ئامادە بۆ ئاڕاستەکردن، کە بەشێک لە نادیارێتی دەپارێزێت و وێنە- ئامادە بۆ جیاوازی کە دەركەوتنی تایبەتی هەیە.

بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم تێگەیشتنە، کاتێک تەماشای دیمەنی کۆڵانێکی کۆن، چۆڵ و بێدەنگ دەكەین، لە بەردەم پاشماوەی ئاراستەكردنی مێژوویییەک وەستاوین؛ بەڵام لێرەدا تێگەیشتن، کۆکردنەوەی زانیاریی ئاسەوارناسی یان مێژوویی نییە، بەڵكە تێگەیشتن ئاراستەیەكی بوونناسی وەردەگرێ! ئەو دیمەنە چۆڵە، لای واڵتەر بنیامین، وێنەیەکی دیالەکتیکییە؛ شوێنێکە کە تێیدا «ڕابردوو» و «ئێستا» لە چرکەساتی بەریەککەوتندا دەبنە یەک کات و خەرمانە! بێدەنگیی کۆڵانەکە، جۆرێکە لە وەستانی مێژوو (مێژووی فەرمی)، کە ڕێگا بە بینەر دەدات لە مێژوویەکی هێڵی ڕزگاری بێت و بچێتە ناو کاتی ئێستا! لەو ساتەوەختەدا، دەركەوتنی وێنە، بە هەموو سه‌رسوڕمان و خەرمانەی خۆیەوە، تایبەتمەندی، جیاوازی و ڕاستیی کات و دەسەڵاتی مرۆڤ بۆ بینەر ئاشکرا دەكات؛ جیهانێکی فرەوان دەکاتەوە کە تێیدا بینەر تەنیا تەماشاکەر نییە، بەڵكە شاهیدی هەڵوەشاندنەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی مانا مێژوویییەکانی دیمەنە یان ئاراستەكردنە لەڕێگای وێنەی جیاواز و تایبەتەوە، ئەگەرچی هەمیشە دیمەن بەشێک لە نادیارێتییەکەی خۆی دەپارێزێت، بەڵام وێنە مانای جیاوازی و تایبەتی خۆی وەک دواین هێڵی بەرگری دەگەیەنێت.

كەواتە ڕابردوو لە ڕێگای کۆکردنەوەی داتای مێژوویییەوە نادۆزرێتەوە، بەڵكە لە چرکەساتێکی چاوەڕواننەکراودا وەک “وێنەیەک” دەدرەوشێتەوە کە تێیدا جیاوازیی نێوان ڕابردوو و ئێستا دەنوێنن؛ دیمەنی کۆڵانە بێدەنگەکە مێژووی هێڵی ڕادەگرێت و دەرگای پچڕانێکی کاتی دەکاتەوە کە تێیدا وێنە دەسەڵاتی خۆی بەسەر کاتدا دەبینێتەوە؛ ئەگەرچی شوێنە چۆڵەکان باشترین شوێنن بۆ دەرکەوتنی ئاراستەكردنی ڕاستی. بەو مانایە کۆڵانە چۆڵەکە گرژی نێوان “نادیارێتی” و “ئاشکرابوون” دیاری دەكەن، کۆڵانە چۆڵەکە جەوهەری تێگەیشتنی بوونناسییە کە ناکرێت لە هاوکێشەیەکی جێگیردا کورت بکرێتەوە… پرسیارە جەوهەرییەکەی ئەمڕۆ ئەوەیە: چەمكی مرۆڤبوون دەكەوێتە كوێی ئەو كۆڵانە چۆڵەوە؟ لەم نێوەندەدا مرۆڤ چی لێ دێت کاتێک خودی دیمەنەكان، ئامێرەکان “مرۆییانە” بیر دەکەنەوە؟!

وەک دەزانین، واڵتەر بنیامین لە قسەكردن لەو بارەوە پێیوابوو کاتێک تەکنەلۆژیا وێنە و هونەر کۆپی دەکاتەوە، ئیتر مرۆڤ لە پەیوەندییە حسی و مێژوویییەکەی لەگەڵ دیمەن یان واقیع دادەبڕێت و لەبەردەم شاشەکان و ئامێرەکاندا دەبێتە وەرگرێکی پاسیڤ (بێدەسەڵات) کە تەنها سەیری لێشاوی دیمەنەكان دەکات؛ بە مانایەكی دیكە مرۆڤی ئەمڕۆ لە دیمەنی

واقیعەكاندا ناتوانێ تایبەتمەندیی خۆی بنوێنێ، تەنها تەماشاكەرێكی بێدەسەڵاتە… لێرەدا مەترسییە گەورەکە ئەوەیە کاتێک تەکنەلۆژیا وێنەی مرۆڤ لە جەوهەرەکەی دادەماڵێت، کاڵا و تەکنەلۆژیا خۆیان دەبنە خاوەن سیفەتی مرۆیی، مرۆڤبوون لە بوونەوەرێكەوە كە تێگەیشتن پێکهاتەی بنەڕەتیی بوونی پێک دەهێنێت، دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی فاشیزمی تەکنەلۆژیا و مرۆڤی بێدەسەڵات چێژ لە لەناوچوونی خۆی لە کۆڵانە چۆڵەکان دەبینێت، تەنها لەبەر ئەوەی بە شێوازێکی تەکنەلۆژیی جوان نیشان دەدرێت. مرۆڤ وەك تێگەیشتن، وەك بكەری مەعریفی چی لێدێت؟

لێرەدا مرۆڤ لەژێر هەڕەشەی فاشیزمی تەکنەلۆژیاوە چیتر “بکەر” یان داهێنەری جیهان نییە، بەڵكە گۆڕاوە بۆ جێگرەوەیەکی ئامێری و ناوەندێكی پاسیڤ (ناچالاک) بۆ گواستنەوەی کۆدە ژمارەیی و زانیارییەکان لەناو تۆڕە گەورەکاندا؛ ئەو دۆخە گوزارشت لە مەرگی بکەری مەعریفی دەكات؛ مرۆڤ کە پێشتر لە ڕێگای “تێڕامان” و “ئەزموونی زیندووەوە” جیهانی بەرهەم دەهێنا، ئەمڕۆ چیتر خاوەنی بیرکردنەوە و سۆزی سەربەخۆی خۆی نییە؛ بەڵكە تەکنەلۆژیا چووەتە ناو قووڵاییی مێشک و دەروونییەوە و گۆڕیویەتی بۆ تەنیا بۆرییەک یان تێپەڕگەیەک کە داتا و زانیارییەکانی پێدا تێپەڕ دەبێت. بەو مانایەش تەکنەلۆژیا تەنیا ئامرازێکی دەرەکی نییە لە دەستماندا بێت، بەڵكە هاتووەتە ناو قووڵاییی ژیانی تایبەتی کات، بیرکردنەوە، و سۆزەوە و ناوەوەی مرۆڤی لە جیاوازی و تێگەیشتن، لەو تایبەتمەندییە ڕۆحی و سەربەخۆییەی کە هەیبوو بەتاڵ کردووەتەوە؛ ئەمڕۆ كاری مرۆڤ ئەوەیە كە داتا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوازێتەوە، بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە! لێرەوە ئێمە ڕۆژانە تەنها كلیک دەكەین، تەنها پۆست، نامە، و زانیاری دەبینین و دەیاننێرینەوە (شێر و ڵایک دەکەین)، بەبێ ئەوەی کاتمان هەبێت قووڵ ببینەوە یان شتێکی نوێ لە تێگەیشتن دابهێنین.

ئیتر کاتێک تەكنەلۆژیا دەتوانێت خێراتر و بەرفرەوانتر بیر بکاتەوە، باشتر وێنە بکێشێت، و تەنانەت ڕوخسار و سۆزی مرۆڤیش کۆپی بکاتەوە، ئێمە دەچینە ناو قۆناغی “سیمۆلاکرا- کۆپییەک کە ئەسڵەکەی نەماوە یان هەر نەبووە”ی تەواوەتییەوە؛ دەچینە ئەو شوێنەی کە کۆپییەکە (وێنە دەستکردەکە) پێش واقیع دەکەوێت و وێنەی واقیعی هەڵدەلووشێ؛ کاتێک سۆز و ڕوخسار (کە دوا پێگەی پیرۆزی خەرمانە و ڕەسەنایەتی مرۆڤ بوون) دەبنە داتای شیاوی کۆپیکردن، ئیتر نەک هەر “مرۆڤبوون” مانا بوونناسییەکەی لەدەست دەدات، بەڵكە خودی “واقیع”یش دەگۆڕێت بۆ “هایپەر-واقیع”؛ لێرەدا نە واقیع هەیە نە مرۆڤ؛ لێرەدا واقیع و مرۆڤبوون بەیەکەوە ناچنە ناو نەبوونەوە، بەڵكە لە ناو زۆربوونی بێمانای کۆپییەکاندا، بەیەکەوە دەمرن! هەر بەو مانایەش لای (ژان بۆدریار)، مرۆڤبوون لەم سەردەمەدا، یان بە مانایەكی دیكە مەرگی مرۆڤ لە “هایپەر-واقیعدا”، وەك جۆرێک لە “شۆکی مەعریفی” دەبینرێت؛ چونكە ئەو پێیوایە مرۆڤ بووەتە زیندانیی ئەو وێنە ساختەیەی کە خۆی بۆ خۆی درووستی کردووە، و هیچ ڕاستییەكی لەپشتەوە نییە؛ لەو حاڵەتەدا مرۆڤ چیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ “سروشتی ڕەسەنی خۆی”، بۆ وێنەی تایبەت و جیاوازیی خۆی، چونکە تەکنەلۆژیا بە تەواوی پێناسەی سروشت و ڕەسەنایەتیشی گۆڕیوە!

بەمجۆرە مرۆڤی کۆنترۆڵکراو لە “تاک”ەوە بۆ “دابەشبوو” گۆڕدراوە.

چیتر مرۆڤ ناسنامەیەکی جێگیری نییە، بەڵكە بریتییە لە کۆمەڵێک کۆد، داتا، کارتی بانکی، و ژمارەی دیجیتاڵی لەناو سیستمدا. ئەو گۆڕانكارییانە، (ژیل دۆلۆز) بە مەرگێکی نائومێدانە وەسفی دەكات، یان بە گواستنەوە بۆ سەردەمی “پۆست-هیومانیزم” (پاش-مرۆڤگەرایی) ناوی دەبات؛ بەمجۆرە تەکنەلۆژیا مرۆڤ ناچار دەکات کە سنوورە ئەندامی و بایۆلۆژییەکانی خۆی تێپەڕێنێت! چیتر مرۆڤبوون لە جیاکردنەوەی خۆمان لە ئامێردا کورت نابێتەوە، بەڵكە لەوەدا چڕ دەبێتەوە کە چۆن دەتوانین وەک “ئامێری ئارەزوومەند” لەگەڵ تەکنەلۆژیادا تێکەڵ بین، بەبێ ئەوەی ببینە کۆیلەی دەسەڵاتی سیستمی سەرمایەداری؟! هەڵبەتە ئەمڕۆ جەوهەری جیاوازیی مرۆڤبوون لەو خاڵەدا چڕ بۆتەوە.

بەڵام ژیل دۆلۆز دەیەوێ بڵێ چیتر مرۆڤبوون چەمکێکی جێگیر و جەوهەری نییە، بەڵكە «پرۆسەیەکی بەردەوامی بوون و گۆڕانە»؛ چونكە لەناو فیکری تەکنەلۆژیدا، پێوەرە کۆنەکانی وەک تێگەیشتن، خەرمانە، “عەقڵی لۆژیکی” یان “توانای داهێنانی حیسابی” چیتر ناسنامەی مرۆڤ دیاری ناکەن (چونکە ئامێریش ئەوانەی لە ئاستێکی باڵاتردا هەیە)؛ لێرەدا، ئەوەی لە جەوهەردا مرۆڤبوون لای دۆلۆز دیاری دەكات، ئەوەیە كە مرۆڤبوون دەچێتە ناو کایەی «نا-میکانیکی بوون»ەوە؛ واتە کایەی «هەستپێکراوەکان»: هەڵەکردن، حەپەسان، سەرسامبوون و ئازار چەشتن.

لێرەدا دۆلۆز جیاوازی لە نێوان “سۆز” (کە دەکرێت وەک داتا کۆد بکرێتەوە) و “هەستپێکراوەکان” كە نا-میکانیکی بوونی هەڵگرتووە، دەكات؛ پێیوایە هەستپێکراوەكان بریتین لە توانای جەستە بۆ کار تێکردن و کار لێکردن (تەڕبوون بە باران، ژان و ئازاری کتوپڕ، حەپەسان لەبەردەم نەزانراودا). نا-میکانیکی بوونن و جیاوازە لەوەی کە دەکرێت سۆز وەک داتا کۆد بکرێتەوە! واتە ئەگەرچی ئامێر مێشکی هەیە (پرۆسێسەر)، بەڵام جەستەی نییە! هەڵبەتە ڕاستیی مەعریفیی تێکستەکە لەوەدایە کە دەڵێت: ڕاستی لە ناو مێشکی حیسابکاردا نییە، بەڵكە لە ناو پێستی تەڕبوو و جەستەی ئازارچەشتوودایە!

نا-میکانیکی بوون تەنها لادانی لۆژیکی و دەروونی نین، تەنها کەمکوڕی نین، بەڵكە هێزی بەرگریی بوونناسیی مرۆڤن لە بەرامبەر گشتگیریی ئامێردا؛ ڕاستە ئامێر دەتوانێت بە وردترین کۆد وێنەی باران بکێشێت، بەڵام توانای ئەزموونکردنی “تەڕبوونی بارانەکە”ی نییە، چونکە ئامێر خاوەنی جەستەیەکی زیندوو نییە تاوەکوو بەر لێشاوی بوون بکەوێت! مرۆڤبوون گەڕانی مرۆڤە بەدوای مانادا، بەڵام لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا، ئەم گەڕانە گۆڕاوە بۆ «دوا خاڵی بەرگریی مۆدێرن»؛ جۆرێک لە خەباتی ڕۆحی بۆ پاراستنی “هەستپێکراوەکان” ئەو بەشە بچووک، تەمومژاوی و سێبەرەی ناوەوەی مرۆڤ کە هێشتا ئەلگۆریتمەکان نەیانخستۆتە ناو کۆدی سیفر و یەک.

بەمجۆرە مرۆڤ “جەوهەرێک”ی نەگۆڕ نییە کە کانت یان دیکارت پێناسەیان کردبێت (بۆ نموونە: مرۆڤ ئاژەڵێکی عاقڵە)؛ بەڵكە مرۆڤبوون هەمیشە لە ناو پرۆسەی گۆڕان و پێکهاتندایە! بەو مانایەش کاتێک تەکنەلۆژیا دەست بەسەر عەقڵدا دەگرێت، مرۆڤ ناچار دەبێت “ببێتە شتێکی تر، ئەو گۆڕانە بەرەو کایەی “نا-میکانیکی بوون”، ڕزگارکردنی مرۆڤە لەو پێناسە دۆگمایانەی کە ئامێر بە ئاسانی دەتوانێت کۆپییان بکاتەوە، دەكات.

تەکنەلۆژیا لەسەر بنەمای پێشبینیکردن و نەزم کار دەکات؛ بەڵام هەڵەی مرۆڤ، ئازا، حەپەسانی و… گەڕانە بێهودەکەی مرۆڤ بەدوای مانادا، تەواوی سیستەمە ئەلگۆریتمەیەکە تێک دەدات! نەك لەبەر ئەوەی مانا حەقیقەتێكی دۆزراوەیە،  بەڵكە لەبەر ئەوەی مانا چیتر حەقیقەتێکی دۆزراوە نییە، بەڵكە مانا هێڵی هەڵاتن و دەربازبوونە. مانا دوا سەنگەرە کە مرۆڤ بتوانێ لە داتایەکی ڕوون و شیاوی خوێندنەوە خۆی دەرباز بكات.

هەولێر 7/7/2026

The post مرۆڤی دابەشبوو appeared first on ژنەفتن.

وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی مانابەخشەوە” بۆ “کاڵایەکی دیجیتاڵی”
(1)

وێنەی مرۆڤ

(دیموكراتیزەكردن/ كڕین و فرۆشتن)

فیکریی تەكنەلۆژی، مێژووی داماڵینی (وێنەی مرۆڤ)ە لە مرۆڤبوون، بە مانایەكی دیكە تەكنەلۆژیا، وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی بەرهەمهێنەری مانا”وە، بۆ “کەرەستەیەکی بەکاربردن” دەگۆڕێت؛ لە ئەزموون و ئەزموونگەرییەوە بۆ “سیمای دیجیتاڵی”… هەر بەو مانایەش (جەستەی مرۆڤ) لە واقیعێکی کولتووری بۆ مەکینە و ئامرازێکی میکانیکیی ڕووت و (ڕوخساری مرۆڤ)یش لە ژێر زەبری پیشەسازیی جوانکاری و مۆدێلە ستانداردەکانی بازاڕدا لە ناسنامەوە بۆ کاڵا دەگۆڕێت.

ئەگەر وێنەی مرۆڤ شێوازی تێگەیشتن لە ناوەوە و مانای مرۆڤ  دەستنیشان بكات،  ئەوا وێنەی ڕوخسار لای (واڵتەر بنیامین) لە سەرەتای سەردەمی فۆتۆگرافیدا، وەک دواین هێڵی بەرگری تەماشا دەکرا… بەمجۆرە فەیلەسووفی ئەڵمانی (واڵتەر بنیامین) جیاکاریی لەنێوان دوو جۆر بەهای بنەڕەتیی وێنەدا دەکات، “بەهای پەرستش” و “بەهای نمایش”.

بەهای پەرستش، لە هونەری کلاسیک و وێنەکێشانی کۆندا، ئەوەیە كە وێنە هەڵگری ڕەهەندێکی ئایینی و ئۆنتۆلۆژیی پیرۆزە و “خەرمانە”ی هەیە: (وەک ئایکۆنە پیرۆزەکان یان تابلۆی یادەوەریی مردووان کە لە شوێنە دابڕاو و تایبەتەکاندا دەپارێزران)؛ بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیای کۆپیکردن و بڵاوبوونەوەی بەکۆمەڵی وێنەکان، ئیتر بەهای نمایش پاشەکشێی بە بەهای پەرستش كرد و  بەهای پەرستش جێگەی خۆی بۆ بەهای نمایش چۆڵ كرد! واتە وێنە لە کایەی پیرۆزییەوە بەرەو کایەی بەکاربردن و تەماشاکردنی جەماوەری وەرچەرخا! بنیامین پێیوایە، ڕوخساری مرۆڤ هێمای ئەو وەرچەرخانە مێژوویییەیە کە تێیدا هونەر لە “پیرۆزی و تاکایەتی”یەوە بەرەو “گشتیبوون و تەکنەلۆژیا” هەنگاو دەنێت؛ بەو مانایە ڕوخسار دوا ڕایەڵی پێوەستبوونی مرۆڤی مۆدێرنەیە بە ڕابردووی خۆیەوە- هەڵبەتە پێش ئەوەی تەکنەلۆژیا بەتەواوی وێنەکە بکاتە کاڵایەکی جەماوەریی ڕووت.

بەڵام وێنەی ڕوخسار (وەكـ سیمای دیجیتاڵی) لای کۆمەڵناس و ئەنترۆپۆلۆژیستی ناوداری فەرەنسی (داڤید لۆ برتۆن)، نامۆبوونی خود و جەستە دەگەیەنێت؛ واتە کتێبی (ئەنترۆپۆلۆژیای جەستە) لە (وەرگێڕانی عەرەبی: محمد عرب صاصیلا، چ٢، ١٩٩٧- بەیروت)، تەنها قسەكردن نییە لەسەر پیرۆزی جەستە، بەڵكە لەوێدا جەستە نوێنەرایەتیی خودی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکات؛ لە بەشی (هەشتەم)ی كتێبەكەدا دەڵێت: لەگەڵ هاتنی مۆدێرنێتە و باڵادەستبوونی فەلسەفەی دێکارت و چەمکی “دووانەییی جەستە و ڕۆح” ئیتر لە جیهاندا، جەستە وەک ناسنامە لە خودی مرۆڤ جیاکرایەوە؛ جەستە نەک وەک خودی مرۆڤەکە، بەڵکە وەک “ئامرازێک” یان “خاوەندارێتییەک” دەبینرا کە مرۆڤ هەیەتی… ئەو جیاکارییە لە کولتووری هاوچەرخدا، جەستەی تووشی لەت لەتبوون و نامۆبوون کرد.

هەڵبەتە بنیامین پێیوایە پارچەپارچەبوونی مرۆڤ، تەنها گوزارشت لە کەوتنی خودی مرۆڤ ناکات، بەڵكە گوزارشت لە لێکترازانی ناسنامە کولتوورییەکەش دەكات… بنیامین لە نەریتیی هونەر (وەک تابلۆی زەیتی) بۆ سەرەتای سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێ (وەک فۆتۆگرافی و سینەما) دەکۆڵێتەوە و پێیوایە ئەم کەنەفتبوونە تەنها گوزارشت لە کەوتنی بەهای ئەزموونی ڕەسەن ناکات، بەڵكە چییەتی ئەزموونی هونەریی نوێش ئاشكرا دەکات… (بڕوانە: كتێبی “واڵتەر بنیامین”، لەبارەی وێنەی ڕوخساری مرۆڤ لە تێکستە بەناوبانگەکەی”كاری هونەری لە سەردەمی دووبارە بەرهەمێنانەوەی میكانیكیدا” بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا، زنجیرە ٢٠٠-٢٠١٧، ل 159).

ئەگەر بەهای ئەزموونی هونەری بە (خودی مرۆڤ) دابنێین، ئەوا چییەتیی ئەزموونگەری هونەری (ناسنامەی مرۆڤ)ی لێدەكەوێتەوە؛ بەم مانایەش ئەزموون و ئەزموونگەریی مرۆڤ بەردەوام لەگەڵ جێگیربوون و نەریتگەراییدا لە قەیراندایە! بۆیە ئەزموون و ئەزموونگەری هونەری لای بنیامین لە سەردەمی مۆدێرنەدا، چیتر هۆکارێک نییە بۆ گواستنەوەی نەریتیی هونەری، بەڵكە پانتاییەکی ڕەخنەیییە کە مرۆڤ تێیدا فێر دەبێت چۆن بەرگەی زەبر و شۆکەکانی (کات- زەمەن) بگرێت؟!.

بەڵام ڕوخسار وەك لوتكەی جەستە تەنها پێکهاتەیەکی بایۆلۆژی (پێست و ئێسک) نییە، بەڵكە سەکۆیەکی گەیاندنی سیمبۆلیی گەورەیە… بۆیە لۆ برتۆن شیکاری بۆ گرژییەکانی ماسولکەی ڕوخسار، چاوتروکان، زەردەخەنە و نیگاکان دەکات و پێیوایە پێش ئەوەی مرۆڤەکان زمان (وەك ئەزموون) بەکار بهێنن، ڕوخسار (وەك ئەزموونگەری) دەست دەکات بە ئاخاوتن و دەربڕینی هەستە بنەڕەتییەکانی وەک (ترس، خۆشی، تووڕەیی، خەمۆکی…)؛ لۆ برتۆن جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەربڕینانە، ئەگەرچی ڕەهەندی فیسیۆلۆژییان هەیە، بەڵام لەڕێگای کولتوورەوە ڕێک دەخرێنەوە (بۆ نموونە: دۆخی کولتووریی زەردەخەنە، یان سووربوونەوەی ڕوخسار لە کاتی شەرمدا) ئەو تەنها قسە لە کۆمەڵناسیی پێست و گۆشت ناکات، بەڵكە مێژووی سەرهەڵدانی “تاکگەراییی پێشکەوتوو” لەڕێگای مێژووی وەرچەرخانی جەستەوە دەخوێنێتەوە! جەستەی گۆڕاو (ناسنامەی فرەڕەهەند) لە هاوسەنگیی گەردونییەوە بۆ مەکینەی توێکاری لە كتێبی “ئەنترۆپۆلۆژیای جەستە”ەوە قسەی لێكراوە، لەوێدا (داڤید لۆ برتۆن) پێناسەی جەستە وەک دەستکەوتێکی کولتووری و کۆمەڵایەتی دەکات، نەک وەک پێکهاتەیەکی بایۆلۆژیی ڕووت.

لە (بەشی دووەم)ی كتێبەكەدا گەشتێکی (مێژوویی-مەعریفی) بۆ تێگەیشتن لە سۆسیۆلۆژیای جەستە دەکات و پێیوایە لە کۆمەڵگا نەریتی و سەرەتایییەکاندا: جەستەی مرۆڤ سنوورێکی دابڕاو و سەربەخۆی نییە؛ بەڵكە بەستراوەتەوە بە تۆڕی سروشت، گەردوون و جەستەی کۆمەڵگاوە: كاتێک جەستە نەخۆش دەکەوێت، وەک تێکچوونی هاوسەنگیی گشتیی گەردوون تەماشا دەکرێت؛ لێرەدا جەستە “دوورگەیەکی دابڕاو” نییە.

لە (بەشی سێیەم: جەستە، مەکینە و ناسنامە)دا وێنەیەکی نوێ لەڕێگای توێکاریی پزیشکییەوە بۆ جەستە دەكێشێ، وەک چۆن بۆ یەکەمجار لە نەشتەرگەری (ئەندریاس ڤیسالیوس) و گومانەكانی دێکارتیدا قسەی لێكراوە؛ لەو بەشەدا جەستە وەک “ئامادەیییەکی میکانیکیی سەربەخۆ” لە کۆمەڵگا و گەردوون دادەبڕێ و دەیخاتە سەر مێزی گومان و توێکارییەوە… لۆ برتۆن پێیوایە لە دوای ئەم وەرچەرخانە، جەستە بوو بە “پاشکۆ”؛ چیتر مرۆڤ خۆی جەستە نییە، بەڵكە بوو بە “خاوەنی جەستە”، و جەستەش بوو بە یەکەمین کەرەستەی خاوەندارێتیی تایبەت.

ئەگەر بەراوردێك لەنێوان (بنیامین و لۆ برتۆن)دا بكەین، دەبینین ئەم دوو بیرمەندە لە دوو گۆشەنیگای جیاوازەوە قسە لەسەر دەستکاریکردنی جەستە و ڕوخسار دەكەن؛ (واڵتەر بنیامین) لە (سەرەتای سەردەمی پیشەسازی) و (داڤیدد لۆ برتۆن ) لە (لوتکەی سەردەمی دیجیتاڵی)ەوە لە هەندێ تێڕوانیندا بەیەك دەگەنەوە! (واڵتەر بنیامین) قسە لە سروشتی (جەستە/ وێنەفۆتۆگرافی) و پرۆسەی دووبارەبوونەوەی تەکنیکیی ڕوخسار دەكات و (دافید لۆ برتۆن ) قسە لە جەستە وەک پێکهاتەیەکی (تەواونەکراو) دەكات، کە بەردەوام دەستکاری دەکرێت!

لای بنیامین ئەنجامی دوورکەوتنەوە لە ڕەسەنێتی ئەو کاتە بەدەردەكەوێت كە فۆتۆگرافی لە ڕوخسار دووردەکەوێتەوە، بۆ نموونە (دیمەنی کۆڵانە چۆڵەکان- وەك دەسەڵاتی دیمەن)، لەو حاڵەتە وێنە دەبێتە کەرەستەیەکی سیاسیی ڕزگاریخواز، کاتێک ڕوخساری مرۆڤی ئاسایی (نەک دەسەڵاتداران) دەردەکەوێت، ئیتر مانا و بەهایەکی مێژووییی نوێ دەبەخشێت؟! بەو مانایەش ئەگەرچی دیمەن هەڵگری دەسەڵاتە، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی وێنەدا دەتوانین دەسەڵات لە دوو ڕوودا بخوێنینەوە.

بەڵام کاتێک دەسەڵات و دەسەڵاتی تەکنەلۆژیا و سەرمایەداری هێرش دەکەنە سەر ڕوخسار و دەیکەنە بابەتێکی بازرگانی و دەستکاریکراو، یان بابەتێكی ساختە، لە ڕاستیدا هێرش دەکەنە سەر دوا مۆڵگەی مرۆڤایەتی و تاکێتیی ئێمە؛ واتە هێزی ئاڕاستەکەر دەستکاریی نمایشەکان (دیمەنەكان) دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی (درۆیینە) و ئاڕاستەكردنی جەماوەر، بازرگانی و بازاڕ…

بە بڕوای (واڵتەر بنیامین) دەسەڵاتی تەكنەلۆژی لەلایەك دەلالەت لە لەناوچوونی  خەرمانەی “هالە”ی ڕوخسار دەكات؛ لەلایەكی دیكە لەناوچوونی هالەی ڕوخسار دەرگا بۆ دیموکراتیزەکردنی هونەری دەکاتەوە و هونەر لە قۆرخکاریی چینە باڵاکان ڕزگار دەکات! بەگوێرەی بیركردنەوەی بنیامین لە توانای بەرهەمهێنانەوەی هونەری هاوچەرخدا هێزێکی شاراوە هەیە، ئەو هێزە شاراوەیە بەدژی نەریتگەرایی و جێگیربوون كار دەكات! بەڵام ئایا هێزێكی ساختەكارانەش نییە؟.

(داڤید لۆ برتۆن ) دەسەڵاتی تەكنەلۆژی و بازرگانیکردن وەک نامۆبوونی خود دەبینێ؛ بەو مانایەش پیشەسازیی جوانکاری و فلتەرە دیجیتاڵییەکان، ڕوخسارەکان دەکەنە یەک مۆدێلی ستانداردی بازرگانی و یەك مۆدیلی ستانداردی سیاسی و بە تەواوی لە بوونی مرۆیی و جیاوازییەكان دای دەبڕن!

لە (بەشی نۆیەم)ی کتێبەکەدا بەناوی (ئێش و ئازار)، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ درێژە بە بیركردنەوەكانی لەبارەی بازرگانیكردن وەك نامۆبوونی خود دەدات و پێیوایە شاشە و سنوورەکانی جەستەی دیجیتاڵی دەچێتە ناو ئەنترۆپۆلۆژیای ئازارەوە و لەوێوە دەڵێ: ئەگەرچی لە کاتی تەندروستیدا، جەستە “بێدەنگە” و ئێمە هەست بە کارکردنی ئەندامەکانمان ناکەین؛ بەڵام لە کاتی ئازاری فیزیکیی توونددا، جەستە فەرمانی خۆی بەسەر خوددا دەسەپێنێتەوە و دەبێتە زیندان؛ لەو بەشەدا دەیەوێ بڵێ مۆدێرنێتە لەڕێگای پزیشکی و تەکنەلۆژیاوە (بێهۆشکردن و سڕکردنی بەردەوام) هەوڵی لەناوبردنی تەواوەتیی ئازار دەدات، ئەوەش وایکردووە مرۆڤی هاوچەرخ توانای بەرگەگرتنی مانایی و دەروونی بۆ ڕووداوە سەختەکانی ژیان کەم ببێتەوە، چونکە ئازار چیتر بەشێک نییە لە “مەشقی ڕۆحی” یان تاقیکردنەوەی بوونیی مرۆڤ، بەڵكە تەنها وەک “کێشەیەکی تەکنیکی لە مەکینەکەدا” سەیر دەکرێت.

بە كورتی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا، ڕوخسار لە بوونی ڕاستەقینەی خۆی دابڕاوە؛ لە کۆمەڵگای شاشەکاندا، ڕوخسار پێویستی بە ئامادەیی فیزیکی نییە؛ بەڵكە لەڕێگای وێنەی پرۆفایل و فلتەرەکانەوە، ڕوخسارێکی “ئایدیاڵ” و دەستکرد بەرهەم دەهێنێتەوە کە ماسکێکە بۆ ڕازیکردنی نیگای ئەوانی دی؛ ئەوەش دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی ئەو پەیوەندییە ئەخلاقییەی کە فەیلەسوف (ئیمانوێل لێڤیناس) پێی دەگوت “بەهای ئەخلاقیی ڕوخسار”، چونکە تەماشاکردنی ڕوخسارێکی فلتەرکراوی سەر شاشە، تەماشاکردنی “کاڵایەکی بازرگانییە” نەک مرۆڤێکی خاوەن ئێش و ئازار، مێژوو و یادەوەری…

کتێبی “ئەنثرۆپۆلۆژیای جەستە” هاوارێکی ڕەخنەیییە دژ “بە مەکینەکردنی مرۆڤ”… (داڤید لۆ برتۆن) بانگەواز بۆ گەڕانەوە بۆ جەستەیەک دەکات، بۆ ئەوەی جەستە خۆی مانا بەرهەم بهێنێت؛ جەستەیەک کە پیر دەبێت، کاتی بەسەردا تێدەپەڕێت، هەست بە ئازاری ئەوی دی دەکات، و خاوەن ڕوخسارێکە کە ناکرێت لە ناوەندە بازرگانی و دیجیتاڵییەکاندا کۆپی بکرێتەوە؛ لای ئەو جەستە تەنها تێکەڵەیەکی ئۆرگانی نییە، بەڵكە “نووسراوێکی کولتووری و مێژوویییە” کە دەبێت بە وریایییەوە بخوێنرێتەوە.

دواجار ئەو دوو بیرمەندە جیاوازییەکی قووڵی چەمکسازیمان پێدەبەخشن؛ ئەگەرچی هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە وێنەی مرۆڤی هاوچەرخ لە بەها و ڕەسەنێتییەکەی خۆی داماڵدراوە، بەڵام جیاوازیی ڕادیکالی نێوانیان لە تێڕوانینیاندایە، بۆ: “ئامانجی” ئەم گۆڕانکارییە و “ئەنجامە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی” کە بەسەر مرۆڤایەتیدا دەسەپێت؟!

لەو نووسینەدا دەمەوێ لەو خاڵە ورد ببمەوە کە (واڵتەر بنیامین) و (داڤید لۆ برتۆن) تێیدا یەکدەگرنەوە، واتە کاتێک فۆتۆگرافی لە ڕوخسار دوور دەکەوێتەوە (بۆ نموونە لە دیمەنی شەقامێكی چۆڵ)، هالەی ئەویدیكەی جیاواز بە تەواوی دەشکێت؛ ئیتر مەترسییەکە ئەوەیە كە وێنەی جیاوازی (وەک دوا مۆڵگەی ناسنامە و گەرمیی مرۆیی) لە دیمەنەكەدا نامێنێت، بۆشاییەك دروست دەبێت، ئەو بۆشایییە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتی بازاڕ و سەرمایەدارییەوە بە خێرایی پڕ دەکرێتەوە؟ لێرەدا بۆشایییەكی هاوبەشی ترسناک لەنێوان هەردوو بیرمەنددا دەبینین: لای بنیامین فۆتۆگرافی لە ڕوخساری مرۆیی دوور دەکەوێتەوە، لەو كاتەدا ئیتر ئەو “پانتایییە مرۆیی و ئۆنتۆلۆژییە” نامێنێت کە وێنەکەی بە ڕەسەنێتییەوە دەبەستەوە! لەم چرکەساتە مێژوویییەدایە جەستە و ناسنامەی مرۆڤ تووشی لەت لەتبوون و پارچەپارچەبوون دەبێت؛ لێرەوە بە بڕوای بنیامین بازاڕی سەرمایەداری (وەک هێزێکی شاراوە) ڕێک دەچێتە ناو بۆشایییەكەوە!  بەڵام ئەو بۆشایییەی بۆ بنیامین هێزێکی شاراوەیە بۆ دیموكراتیزەكردن! كەچی لۆ برتۆن لە لوتکەی مۆدێرنێتەدا وەک “کارەساتێکی بازرگانی” دەیناسێنێت؛ چونكە پێیوایە سیستەمی بازاڕ لەوێوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پارچە و لەتانەی جەستە و ڕوخساردا دەکات و دەیانکاتە کاڵای ڕووت بۆ بەکاربردن و قازانجکردن! بەو مانایەش مرۆڤ لە گشتێکی یەکگرتووەوە، دەبێتە کۆمەڵێک “سیمای دیجیتاڵی” (ماسک، فلتەر، گۆشت، پێست) کە لە بۆرسەی جوانکاری و شاشەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت!

بە كورتی (دیموكراتیزەكردن) و (شکاندنی مۆنۆپۆلی مەعریفە و دەسەڵات)ی بنیامین، لای لۆ برتۆن وەكـ (کاڵایەکی بینراو) بۆ (كڕین و فرۆشتن) دەبینرێت! لۆ برتۆن دەیەوێ بڵێ دیموکراتیزەکردنی مرۆڤ لە سیستمی تەکنەلۆژیدا پرۆسەیەکی تەواونەکراوە و پڕە لە گرژی… كەواتە ئەگەرچی تەکنۆلۆژیا مرۆڤی لە دەسەڵاتی ستونیی ڕزگار کردووە، بەڵام هاوکات خستوویەتییە ناو تۆڕێکی ئاسۆیی لە چاودێری و نامۆبوون؛ بۆیە ئەمڕۆ مرۆڤی هاوچەرخ لە نێوان “سەروەریی دیجیتاڵی” و “بەکاڵابوونی تەواوەتی”دا دەژیت.

هەولێر 25/6/2026

The post وێنەی مرۆڤ لە “خودێکی مانابەخشەوە” بۆ “کاڵایەکی دیجیتاڵی” appeared first on ژنەفتن.

ئەنتی- شانۆ
شانۆ هونەرێکی زیندوو و ڕووبەڕووە، بۆیە کاریگەرییەکی خێرای لەسەر بیرکردنەوەی مرۆڤەکان هەیە؛  لێرەوە کاتێک باسی شانۆی ئەزموونگەری لەبەرانبەر شانۆی تەقلیدیدا دەکەین، لەڕاستیدا باسی شۆڕشێکی جیاواز دەکەین، دژ بەو یاسا و ڕێسایانەی کە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ بەسەر جیهانی درامادا باڵادەست بووە.

كەواتە پێش هەموو شتێ شانۆ پێویستی بە بنەمایەكی پتەوی فیکری و مەعریفی هەیە! ئەو بنەما فیكری و مەعریفییە لە (شانۆی ئەزموونگەری كوردی)دا سەرەتاكانی دەركەوتبوو… بەڵام بۆچوونە ڕەخنەیییەكەی (شانۆ دژی شانۆ- شانۆی کوردی بە نموونە) کە لە لایەن دەرهێنەر و ڕەخنەگر (حەمەسوار عەزیز) لە کۆڕی ٢١ی مەی ٢٠٢٦ بارەگای لقی یەکێتیی نووسەرانی کورد- هەولێر پێشکەش کرا؛ ئەوەندەی هاوارێک بوو: بۆ شانۆی (نەتەوەیی-نەریتگەری) و (بینەر وەك سەپۆرتەر)، قسەكردن نەبوو لە بنەما هونەرییەكانی شانۆی ئەزموونگەری كوردی… پرسیارەكە ئەوەیە: ئەگەر شانۆی (نەریتگەری)ی کوردی بنەمایەکی فیکری و مەعریفی پتەوی نەبێ، چۆن قسە لە (ئەنتی شانۆ) بکەین؟

بۆ ئەوەی شانۆیەکی ڕاستەقینەمان هەبێت، دەبێت ئەو شانۆ باوەی ئێستا هەیە تێکبشکێنین.

(ئەنتۆنین ئارتۆ)

(1)

لە شانۆی تەقلیدیدا، ئەکتەرەکان وا ڕەفتار دەکەن کە بینەر بوونی نییە (دیوارێکی خەیاڵی هەیە لە نێوانیاندا)؛ شانۆی کلاسیکی، نەتەوەیی یان بازرگانی ئاوێنەیەکە تەنها ئەوەت پێشان دەدات کە دەتەوێت بیبینیت؛ بەڵام لە شانۆی ئەزموونگەریدا ئەم دیوارە دەڕووخێنرێت؛ ئەکتەرەکان ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ بینەر دەکەن، دێنە نێو هۆڵەکە، و زۆرجار بینەریش دەکەنە بەشێک لە نمایشەکە… بە مانایەكی دیكە لە شانۆی تەقلیدیدا هەستی پاڵەوانەکان لەڕێگای چیرۆک و سۆزەوە دەردەبڕێت! بەڵام (شانۆی ئەزموونگەری لە دەرەوەی ڕێسا کلاسییەکانی نووسین و نمایشكردنەوە، تاقیکردنەوەیەکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی شێوازی نوێی پەیوەندیكردن لەگەڵ بینەردا)… واتە بە ڕووخاندنی (دیواری چوارەم)ی شانۆی تەقڵیدی و ڕەتکردنەوەی گێڕانەوەی سۆزداری و هێڵیی چیرۆکەکان، دەیەوێت لەڕێگای شۆککردن و تەکنیکی نوێوە، ڕاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە ڕووتی نیشانی بینەر بدات تا ناچاری بکات بیر بکاتەوە و پرسیار و گومانی لا دروست بێت، نەک تەنها غەرقی گریان یان پێکەنین ببێت! بەو مانایە تێڕوانینە جیاوازەکانی (سامۆیل بێکێت، یۆنێسکۆ، برێشت، ئارتۆ… ) لەسەر جەستەی شانۆیەکی خاوەن دەسەڵات و مەعریفەی چەسپاو لەدایک دەبێت.

(2)

مرۆڤایەتی پێویستی بە گواستنەوەی واقیع نییە، كە لە ناویدا دەژی؛ دووبارە بەرهەمهێنانەوەداهێنان نییە، داهێنان کاتێک ڕوو دەدات کە هونەرمەند دەڵێت: من واقیع دەبینم، بەڵام ڕازی نیم بەم شێوازەی کە هەیە؛ داهێنان هەنگاونانە بەرەو نادیار؛ داهێنەر واقیعێكی نوێ و شێوازێكی نوێ بەرهەم دەهێنێ؛ ئەگەر (بێکێت) بە جیاوازییەكانییەوە شانۆی گەیاندبێتە لووتکەی بێدەنگی و چاوەڕوانیی پووچگەرایی، بەتەواوی نیگای نێرینە و چێژی بینینی كوشتبێ… (ئارتۆ) شانۆی بردبێتییە سەر لووتکەی هاوار و شۆککردنی دەمارەکان، یان بە مانایەكی دیكە هەوڵی دابێ بینەر لە کورسییەکەی دابماڵێت و ڕاستەوخۆ تووشی شۆکی بکا، ئەوا دەرهێنەر و شانۆکارانی ئەزموونگەری و (ئەزموونگەریی کوردی) لە دوای کارەساتە گەورەکانی وەک (کیمیاباران، ئەنفال و براكوژی)، شۆڕشێکی ڕاستەقینە و ئامانجێکی جیاوازیی فیکرییان لە فۆرمی درامای کوردیدا بونیاد ناوە؛ ئەوان درکیان بەوە کرد کە زمانی باو و گێڕانەوەی ڕیالیزمی تەقڵیدی، پەکەکەوتەیە لەبەردەم قەبارەی ئەو شۆکە دەروونییەی بەسەر مرۆڤی کورددا هاتووە؛ بۆیە لەڕێگای شانۆی جەستە و شانۆی فەزا، دەیانویست کاتێک بینەر لە هۆڵەکە دێتە دەرەوە، وێنەی برینەکان وەک تاتۆ لەسەر جەستەی بمێنێتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی فیکری و مەعریفی نوێخوازانە، شانۆی کوردی بەرز کردەوە.

شانۆی ئەزموونگەریی کوردی، تەنها گۆڕینی نمایشکردنێكی جیاواز نەبوو، بەڵکە هەوڵێکی فیکری بوو، بۆ دەربازبوون لە (شانۆی نەتەوەیی-نەریتگەرا)؛ بەو مانایە شانۆی ئەزموونگەری بریتی بوو لە تێپەڕاندنی سنوورەکانی بینین و گێڕانەوەی باو، بەڵام ڕەنگە پرسیاری سەرەكیی (حەمەسوار عەزیز) ئەوە بێ: ئایا شانۆی كوردی بە گشتی چی لێماوەتەوە؟! چونكە بە بڕوای ئەو کاتێک بەرەی ئەزموونگەری فۆرمە مۆدێرن و پۆست-مۆدێرنەکانی ئەورووپایان (کە لەسەر بنەمای پووچگەرایی، دابڕانی مرۆڤی ڕۆژئاوایی و شۆککردنی بینەر دروست ببوون) بۆ ناو کۆمەڵگای کوردی گواستەوە، هێشتا کوردی لە قۆناغی ڕزگاریی نەتەوەیی و خێڵەکی و شانۆی ناتەواودا بوو؛ واتە ئەوان هاتن دابڕانێکی جیاوازیی مەعریفییان لەگەڵ ڕەوتی (بیركردنەوە و شانۆی ناتەواوی كوردی) دروست كرد و لەوێوە بینەری کوردیان دووچاری سەرلێشێوان كرد! ئیتر بینەری كوردی كە بە چیڕۆكی ڕیالیزمی تەقڵیدی پەروەردە كرابوو، نەیدەتوانی لەو کۆد و هێما جەستەییە ئاڵۆزانە بگات، لە ئەنجامدا شانۆ- هۆڵەکانی چۆڵ کرا و دیوارێک لە نێوان شانۆ و خەڵکدا دروست بوو.

(3)

بە بڕوای من (وەك بینەرێكی شانۆ) هەموو ئەو خوێندنەوە ڕەخنانەی كە لە دنیای (شانۆ بەگشتی) قسە لە ململانێی نێوان فۆرمە نەتەوەیی/ واقیعییەکان و ئەزموونگەراكان و شانۆی وێنەیی و شانۆی پاش دراما… دەكەن؛ پەرچەكردارن، بڕوایان بە داهێنان و جیاوازی نییە.

بە كورتی (شانۆی نەتەوەیی) لەسەر هاوسۆزیی ڕاستەوخۆی گشتی و بەرگری نەتەوەیی كار دەكات؛ بەڵام ئەگەر بیەوێت لە ئاستی جیهانیدا دەنگ بداتەوە و لە ئاستی ناوخۆشدا هۆشیارکەرەوە بێت، نابێت تەنها ببێتە نمایشێکی نەتەوەیی، بەڵكە دەبێت پرۆسەیەکی نەتەوەییی بەردەوام بێ: بۆ خۆدۆزینەوە! واتە كۆی ئەو نیگایانە تێبشکێنێت کە هەموو جارێک نەتەوە وەک ئۆبژەیەکی جوان دەخاتە بەرچاوی بینەر تاوەکو هەست بە خۆبەزلزانی یان خۆپارێزی بکات… (شانۆی واقیعی) وەک کاردانەوەیەک دژی ڕۆمانسیزم و کلاسیسیزمی باو، ئامانجی ئەوە بوو ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان و کێشە کۆمەڵایەتییەكان… بخاتەڕوو؛ هەمیشە بۆ ڕاستی ئەمەکدار بووە. (شانۆی ئەزموونگەری) خۆی لە یاخیبوون و شکاندنی قاڵبە باوەکان دەبینێتەوە و دژ بە تەواوی ڕێسا و یاسا چەسپاوەکانی شانۆی کلاسیک و ڕیالیستییە.

دەمەوێ بڵێم ئەگەر قسە لە تێز و ئەنتی تێز بكەین، لە شانۆی كوردیدا هەموو ئەو كێشە و بەدحاڵیبوونانە و قسە و باسی ململانێ و دژەكان و زێتریش… وەک تێز و ئەنتی تێز دەرناكەوێت، وەك هونەری داهێنان و قبووڵكردنی جیاوازی نییە. هەڵبەتە شانۆی نەتەوەیی- نەریتگەریی كوردی لە داهێنان و جیاوازی لەدایک نەبووە، لەسەر بنەمایەكی قووڵی ڕەخنەی زانستی و عەقڵانییەتێکی نووسراو بونیاد نەنراوە. ئایا بەبێ بنەمایەکی مەعریفی، دەتوانرێت چەمكی «دژ» بونیاد بنرێت، كە نازانێت دژی چی دەوەستێتەوە؟! كەواتە نەخۆشییەكە پەیوەندی بە چەمكی ئەنتی شانۆوە نییە، ئەنتی شانۆ لە بنەڕەتدا پڕۆسەیەکی ڕەخنەیی و دیالێکتیکی جیاوازە، بەرانبەر سیستمێکی چەسپاو و پتەو.

(4)

هەموو «دژایەتییەک» پێویستی بە «ناسینی بەرانبەر» هەیە؛ بێکێت بۆ تێکشکاندنی کات و زمانی تەقلیدی پێویستی بە ​مەعریفەیەكی جیاوازیی هونەری و هەرسكردنی شانۆیی پێش خۆی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە دنیابینی سەردەم هەبوو! دژە-شانۆ تەنها هەڵوەشانەوە نییە، بەڵکوو دامەزراندنەوەیە؛ ئەگەر شانۆیەك لەسەر بنەمای فیکری دانەمەزرابێت، ناتوانێت «دژە-شانۆ» بەرهەم بهێنێت.

(5)

لە سەردەمی ئێستادا، پاشەكشەی هونەر و هونەری شانۆیی زیاتر لە هەر کاتێکی تر لەنێوان دوو هێزی دژبەیەکدا دەژی: هێزی داهێنان و هێزی بازاڕی (بینەر وەك سەپۆرتەر)، نەك ئەنتی شانۆ! داهێنان لە بنەڕەتدا هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی نوێی بینین و هەستکردن و جیاوازی و ژیاندۆستی، داهێنان هەنگاونانە بەرەو نادیار؛ بەڵام زۆرجار بازاڕ- بینەر وەك سەپۆرتەر- هەوڵ دەدات ئەو تەماشاكردنە ئیبداعییە بۆ کاڵا بگۆڕێت، بۆ شتێک کە بتوانێت هەمووان كۆ بكاتەوە و قابیلی قبووڵی چێژی هەمووان بێت و بڵاو بکرێتەوە و بەخێرایی بخوێندرێتەوە؛ واتە (جەماوەر-بینەر) حەز بەو دەق و شێوازە نمایشکارییانە دەکات کە پێشتر دەیانناسێت.

ئەمڕۆ پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا دەتوانین ناخی مرۆڤ لە (ئارایی) و (بێزاری) دابماڵیین؟ زۆرێک لە مرۆڤەکان لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ئارامییدا بن، پەنا دەبەنە بەر “هەراوهوریای دەرەکی” واتە ناتوانن لەبەرانبەردا بێزاری ناوەخۆیان بکەنە پرسیار، بەو مانایەی كە خودی پرسیاركردن “بێزاری” بۆ “مەعریفە” دەگۆڕێت!

بەم جۆرە کاتێک دەق، شانۆ، فیلم، یان تابلۆیەک خەریکی تێکدانی ئارامیی هونەری بینین و بیستن و ڕامان… دەبێ، ئەوا (حەزی بازاڕ)ی دەكەوێتە سەر و هەوڵی كۆپیكردن و بە بازاڕكردن و دووبارە سەپۆرتكردنی دەدات، چونكە بازاڕ زیاتر حەزی لە (شپڕزەییە) تا بتوانێت بە شێوەی جیاواز و بە خێرایی پارە بەدەست بهێنێ، بڕوای بە تێز و ئەنتی تێز نییە، نایەوێت پرسیار دروست بکات! لێرەوە (نرخی كڕین) شوێنی (پرسیاركردن) دەگرێتەوە؛ بەڵام ئایا ئاستی داهێنانی هونەری و فیکری و ئەدەبی لە مامەڵكردنی بازاڕدا كورت دەكرێتەوە؟

كەواتە کێشەکە ئەنتی شانۆ نییە، بەڵكە ئەوەیە كە هونەر نابێتە پردی نێوان ئارامی و بێزاری، هەر زوو بە بازاڕ دەكرێ، واتە مامەڵەكردنی بازاڕی هونەرە جیدییەکانیش هەڵدەلوشێنێت و دەیانکات بە مۆدێلێکی دووبارەکراوە، ئەوەی سەرەتا وەک شۆک، نوێکاری یان شکاندنی باو و دابڕانێکی مەعریفی تەماشا دەكرا، دواتر لە بازاڕدا دەبێتە ستایلێک بۆ بەرهەمهێنانەوە و كۆپیكردن و و زڕەوێنە… زۆرێک لە شۆڕشە ئەدەبی و هونەرییەکان، لە سوریالیزمەوە تا پۆستمۆدێرنە، دوای ماوەیەک لەلایەن بازاڕەوە هەرس کراون و بوونەتە بەشێک لە سیستەمی فرۆشتن! واتە بازاڕ توانایەکی گەورەی هەیە، لەوەی نەك ئەرێنییەكان تەنانەت نەرێنییەکانیش بخاتە ناو ئابووریی خۆیەوە.

(6)

ئایا دەتوانین دژ بە ویستی بازاڕ و سەپۆرتكردن، بیر بكەینەوە و بەردەوامیش بین؟ یان دەبێ ملكەچی  بینەر و جەماوەر بین و ئاستی زمان و شێوازی داهێنەرانە لەگەڵ داواکارییەكانی خوێنەر و بینەر و بازاڕی دامەزراوەکاندا بگونجێنین؟! هەڵبەتە ڕەزامەندیی بازاڕی هەمیشە دیالۆگی بەرهەمهێنەرانەی نێوان ئارامی و بێزاری بە كۆپیكردنەوە دەسپێرێ، لەسەر ئەو بنەمایەی كە پرسیاركردن ئارامی تێک دەدات.

كەواتە لەبەر ئەوەی دیالۆگی نێوان ئارامی و بێزاری پێویستی بە بیرکردنەوە و ڕامانە، ئەوە وای کردووە زۆرێک لە بەرهەمە بازرگانییەکان بەر لەوەی هونەری ڕاستەقینە بن و هۆشیاریی بینەر بریندار بكەن، وێنەی بێهۆشکەری كۆپیكراو بن و بە شێوەیەكی كاتی گرژییەکانی ناوەوە بەتاڵ بکەنەوە؛ بەو مانایەش مەترسییە گەورەكە ئەوەیە کە ئارامی ببێتە ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنانی ڕەزامەندیی دەستبەجێ، نەك بێزاری و گومانكردن و بیركردنەوە.

وەك دەزانین کاری داهێنەرانە ئەو كاتە دەردەكەوێت کە بتوانێت ڕەزامەندیی كۆ و ئاشنایی تێپەڕێنێت؛ کاری داهێنەرانە پێویستی بە گواستنەوەی واقیع نییە، پێویستی بەوە نییە لەپێناو زەرورەتی كۆمەڵگا و سەپۆرتكردن، واقیع بۆ وێنەیەک بگۆڕێت کە تەنیا بۆ سەیرکردن و کڕین شیاوە؛ بەڵكە دەبێ شتێک بخاتە جیهانەوە کە پێشتر بوونی نەبووە؛ نەك بە گوێرەی یاسای فرۆشتن و بەکارهێنان کار بکات.

(7)

لە چەمکی ڕەزامەندیی بازاڕیدا زۆرجاران داهێنان پێش ئەوەی ببێتە ئەزموونێکی قووڵی هونەری، دەبێتە بابەتی ترێند و سەرنجڕاکێشان، لایک، بینین، هاوبەشیکردن و ئامار؛ هەموو ئەوانە بە هێواشی جێگای هەڵسەنگاندنی هونەری دەگرنەوە! ئەوەش وایکردووە هەندێک بەرهەم زیاتر لەوەی بۆ پرسیار و گومان و بیركردنەوە دروست بکرێن، بۆ خێراییی سەرنج دروست کرێن؛ بەڵام داهێنانی ڕاستەقینە لە دەرەوەی ویستی بازاڕ و سەپۆرتكردن سەرهەڵدەدات، چونکە داهێنان پێویستی بە بیركردنەوە و کات و ئارامی و ئەزموونكارییە؛ لەکاتێکدا بازاڕ پێویستی بە خێرایی و بەردەوامیی بەرهەمهێنانەوە هەیە.

دواجار پەیوەندیی شانۆ و دژە شانۆ، وەك پەیوەندی داهێنانی هونەریی و بازاڕی سوودگەرایی، پەیوەندییەکی ئاڵۆز و دژبەیەکە؛ وەك چۆن بازاڕ دەتوانێت هۆکاری بڵاوکردنەوەی هونەر بێت، بەهەمان شێوە ئەنتی شانۆش دەتوانێت مامەڵەكردنی هونەری و كۆپیكردنەوە بتەقێنێتەوە! دەشێ هونەری ڕاستەقینە لە ناو گەرمەی بازاڕیش دەست پێ بکات و بینەر وەک هاوبەشی داهێنان، (هاوسەنگی نێوان ئارامی و بێزاری) بپارێزێت.

هەولێر 22/5/2026

The post ئەنتی- شانۆ appeared first on ژنەفتن.

کولتووری بەکاربەر
بێگومان کاریگەرییە قووڵەکانی سیستمی تەكنۆلۆژیا و كۆمەڵگای بەکاربەر لەسەر عەقڵی تاک و نەوە هاوچەرخەکان، جگە لە فەرامۆشكردنی داهێنانی تاكەكەسی، شێوانی (ناسنامە)یشی لێ دەكەوێتەوە! ئەگەر لەپشت فەرامۆشكردنی داهێنانی تاكەكەسی، ئاژاوەی زانیارییەكان وەستابێ، ئەوە بێ ناسنامەیی لە خێراییی پەیوەندیكردندا گیری خواردووە! لە سیستمی دیجیتاڵییدا ناسنامەی كولتووری، هاونیشتیمانیبوون، هاووڵاتیبوون هیچ مانایەکی بۆ نامێنتەوە و پێگەكانی خۆی لە نە گەیشتندا لە دەست دەدات.

بەم جۆرە دەنگی مۆدێرن لەلایەك كۆی ماناكانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەڕێگای دروستبوون و کارلێکی زانیارییە دیجیتاڵییەكاندا فەراهەم دەكات، بێ ئەوەی ئاوڕ لە خەیاڵی داهێنەرانەی تاكەكەسی بداتەوە، چونكە پێی وایە لە دەرەوەی مەعریفەی سەردەم، بوون و گۆڕان دەكەوێتە بۆشایییەوە؛ لەلایەكی دیكەوە پەیوەندییە مرۆیییەكان لە شێوازی بێ هەست و سۆزی پەیوەندییە تەكنۆلۆژییەكاندا هەڵواسراوە، بێ ئەوەی ئاوڕ لە هەست و پەرۆشییە دەروونییەکانی تاك بداتەوە كە لەژێر ئەم هەلومەرجەدا دووچاری شێوانی تووند دەبنەوە.

كەواتە نەوەی نوێ (دەنگی مۆدێرن، مەعریفەی سەردەم) جگە لە جیهانێکی گەورەی گەڕانی پڕ لە وێنەی خێرا و ناوەڕۆک بەتاڵ هیچی دیكە نابینێ؛ جیهانێک كە لە قووڵایییەكانی مرۆڤی سادە و پەرۆشی گەڕانەوە بۆ بیرەوەرییەكانی ناگات؛ جیهانێک كە دەكەوێتە دەرەوەی ماف و بەرپرسیاری یاسایی و بیركردنەوەی ڕەخنەیی و نەرێنییەوە؛ جیهانێکی سیخناخ بە ئاژاوەی زانیاری و پەیوەندییە بێ سۆزە هەنووکەیییەکان…

پارەی زمان/ خەیاڵی زمان

چی لە بانک پاشەکەوت دەکەیت، کاتت بۆ دەگەڕێتەوە؟! زانیارییەكانی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، یان ئەو کاتە خاوانەی لە ڕابردوودا بەسەرت بردوون، یان ئەو پەیوەندییە سارد و خێرایانەی كە وەک پارەی زمان بەكارت دەهێنێت؛ هەڵبەتە كۆی سیستمی پاشەكەوتكردن لەلایەک پەیوەندی بە گەڕان و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی گواستنەوەی خێرایی (ڕێگاكانی سوودگەرایی و چێژبردنەوە) هەیە و لە زمانی کات و شوێندا دەردەكەوێت؛ لەلایەكی دیكە پەیوەندی بە (فەزای دەروونی و ئەزموونی تاکەكەسییەوە) هەیە و لە زمانی داهێناندا چەكەرە دەكات؛ بەڵام ئایا نهێنیی زمان و بەهای داهێنان لە سندوقی پاشەكەوتدا جێی دەبێتەوە؟ هەڵبەتە، ئەگەر (کلیلی گونجاو) بدۆزینەوە، بەر لەوەی نهێنییەکان بە کاڵا بكرێن؛ بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆدا بەهای ئەو كاتە كەڵەكەبووانەی لە سندوقی پاشەکەوتكردندایە، کراوەتە پارەی زمان؛ لە سیستمی تەكنۆلۆژییدا پارەی زمان لە ئاژاوەی زانیارییەكان و خێراییدا كورت دەكرێتەوە.

پرسیار ئەوە نییە لە سەردەمی كۆمەڵگای تۆڕی (چەمكی ناسنامە، هاونیشتیمانی، هاووڵاتیبوون) هیچ مانایەکی نییە، چونكە کۆمەڵگای تۆڕی وەک ڕێكارێک بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگای زانیاری بەكار براوە؛ لەو لاشەوە كۆمەڵگای تۆڕی بەهۆی گۆڕانکارییەكانی بواری پەیوەندییە خێراکان و كۆكردنەوەی زانیارییەوە چەمكی (جیهانگیری) لێكەوتۆتەوە و هەر لەوێشەوە چەمكی ناسنامە، هاونیشتیمانی، هاووڵاتی تێدەپەڕێنێت؛ بە مانایەكی دیكە ئەم تۆڕبەندییە لەبری ئەوەی هەستی ناسنامە و کۆمەڵگای زانیاری و خێراییی پەیوەندییەكان بەیەكەوە بگونجێنێ، بۆ سفری یەكەمیان كار دەكات و بۆ دووەمیان بەپێی بیركردنەوەی ژیان ڕێگایە، نەک كۆتایی، دەجوولێتەوە! لەسەر ئەو بنەمایە دۆخی (دوای نەتەوەیی و دوای بەسفركردن) بووەتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ سوودگەرایی و چێژبردنی بوون و گۆڕان؛ بەو مانایەی كە تەكنۆلۆژیا لە قازانجی کۆمەڵایەتیی زۆرتریندایە، بۆیە هەموو کەسێک لە بازاڕی تەكنۆلۆژیادا بەدوای بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیدا دەگەڕێت.

كەواتە (جیهانگیری) كۆمەڵگای زانیارییەكان واتە تێپەڕاندنی هاونیشتیمانیبوون و هاووڵاتیبوون و ناسنامە و بەدیهێنانی دۆخی دوای نەتەوەیی؛ ئەمڕۆی تەكنۆلۆژیا هەموو ئەوانە لە هێنانەدی ژیانێکی بەختەوەرانەدا كۆ دەكاتەوە؛ بەو مانایە لەباربردنی تاک بە هیچ شێوەیەک نوێ نییە، بەڵكە پڕۆژەیەكە لەدوای نەتەوەیی، لەدوای بە سفركردنی ئەزموون و مانا بەرهەم هاتووە؛ لێرەوە بۆ تێگەیشتن لە ژیانێکی بەختەوەر و دۆخی دوای نەتەوەیی و دوای بە سفركردنی ئەزموون و مانا، هەوڵدەدەم پەیوەندیی نێوان (پارەی زمان) و (خەیاڵی زمان) ورد بكەمەوە.

ئەگەر چاوێک بە پرۆسەی زمانی تاكەكەسی لە داهێنانی ئەدەبی و پارەی زمان لە ئێستای تەكنۆلۆژیادا بخشێنینەوە؛ دەبینین لە ئێستادا خۆشگوزەرانی تەنها لە پارەدا دەردەكەوێت، نەك لە داهێنانی ئەدەبی و هونەرییدا… بێگومان (پارەی زمان) لە تەكنۆلۆژیادا وەك بابەت مامەڵەی پێ دەكرێ، بابەتێک كە دەتوانرێت ببینرێت یان ببیسترێت و دەستلێبدرێت؛ بەڵام زمانی تاكەكەسی بریتییە لەو جیهانەی كە (خەیاڵی زمان) دروستی دەكات؛ یەكەمیان زمان وەك سوود و چێژێكی ڕێگا خێراكان و ئامرازێكی ماددی دەبینێ و دووەم زمان وەك بەهایەكی مەعریفی و درووستكردنی مانای جیاواز هەڵدەگرێتەوە! پارەی زمان جەستەی زمانە، خەیاڵی زمان ڕۆحی زمانە… بەكورتی زمان لەهەر یەكێكیان بێ ئەویدیكە تەنها دەنگێكی بێ مانا یان خەیاڵێكی بێ چێژە!.

كەواتە (سوود و چێژی ئەرێنی) ئامرازە تەكنۆلۆژییەكان و (مانا و چێژی نەرێنی) خەیاڵی مەعریفی وەک پەیوەندیی نێوان کات و بەهایە؛ ئەگەرچی کاتە بابەتییەكان بە شت و کاڵا دەكرێن، بەڵام کارکردن لە کاتی خۆیدا بەها بەرهەم دەهێنێت! لێرەوە پرسیاری چی لە بانک پاشەکەوت دەکەیت، کاتت بۆ دەگەڕێتەوە؟ دەبێتە چی لە كات پاشەكەوت دەكەیت، بەهات بۆ دەگەڕێنێتەوە؟

مرۆڤ بۆ ئەوەی بگاتە ئەو کاتە تێکڕایەی كە ژیانێکی خۆش و بەختەوەر دەخاتەوە، پێویستە لە خودی کات بە مانا زانستی و فەلسەفییەكەی بگات؛ بەكورتی دەكرێ كات لە بانکی پاشەکەوتكردندا خاو بکرێتەوە، وەكـ چۆن دەتوانرێت بە بەکارهێنانی تەکنیکەکان خێراتر بکرێت و بگۆڕدرێت، بەڵام لەبیرت نەچێت مێشکی مرۆڤ هەر چەندە بەشێوەیەكی زانستی هۆڕمۆنی خۆشی (دۆپامین) دەردەدات، بەڵام بەشێوەیەكی فەلسەفی خۆشی لە مانا نابێتەوە؛ بەم جۆرە لەنێوان خۆشی كیمیاوی و خۆشی فەلسەفیدا مێشکی سەركەوتوو پێویستی بە گونجاندنی خاوبوونەوە و خێرابوونەوە هەیە.

مێشک لە خاوبوونەوەدا ئامانجێك بەدەست دەهێنێ؛ لە خێرابووندا شتێكی نوێ فێر دەبێت؛ بەو مانایەش هەستكردن بە سەركەوتن تەنها لەڕووی زانستییەوە بە ئەنجام ناگات، خۆشیی بوونی (مانا)یشی پێویستە! بەدیوەكەی دیكە دەمەوێ بڵێم خۆشی كاتێک تەواو (كامل) دەبێت كە كیمیای مێشک و مانای ژیان یەك دەگرنەوە؛ لەو هەلومەرجەدا پرۆسەی خێرابوون و خاوبوونەوە پێویستی بە پێداچوونەوە و بیرکردنەوەی ڕەخنەی فەلسەفی و ڕێگای دروستبوونی تەكنۆلۆژیا هەیە؛ ئەگەر بیرکردنەوەی ڕەخنەی پێویستی یە گەڕانەوە (خاوبوونەوە) هەبێ، ئەوە ڕێگای دروستبوونی نوێ پێویستی بە داهاتوو (خێرایی) هەیە؛ بە مانایەكی دیكە چاوەڕوانی خۆشی پێویستی بە (خەیاڵێكی بەرفرەوان) و (لێهاتوویی تەكنۆلۆژی) هەیە، نەک زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی (ئەمفیتامین) بۆ ئاسانتركردنی تەکنیکەکان.

(بیل گەیتس) لە نامەیەکدا بۆ (تۆماس زایبێرک)ی زمانناس و نیشانەناس نووسیویەتی: شۆڕشی دیجیتاڵی بە تەواوی ئامرازگەلێکە بۆ ئاسانتركردنی مانای شتەکان. بڕوانە:www.tajrishcircle.org  (زمان، شتاب و خشونت- فرانکو براردی (بیفو) ترجمه‌ی سامی آل‌مهدی). لێرەدا بیل گەیتس کێشەكانی پەیوەندیی نێوان تەكنۆلۆژیا و فەلسەفە، چێژ و بەها، زەق دەكاتەوە! بەو مانایەش سیستمی دیجیتاڵی بۆیە شتەکان ئاسان دەكات، تاكو خەڵكێكی زۆر بەدواییدا بێن؛ بەو مانایەش كۆمەڵگای بەکاربەر وەک پێویستییەکی بەپەلە بۆ سوود و چێژبردن و گۆڕینی مەعریفەی سەردەم خۆی نمایش دەكات؛ كۆمەڵگای بەکاربەر لە بنەڕەتدا شانۆیەكە بۆ ئاسانکردنی شتەکان و دیكتاتۆریەتی ئەرێنیبوونی زانستی. دەمەوێ بڵێم سیستمی تەكنۆلۆژیا خۆشی مانا لەبیر دەباتەوە و خۆشی زانستی لە جووڵەی بەردەوامدا دەهێڵێتەوە.

نەوەی دیجیتاڵی لەبری ئەوەی گوێڕایەڵی زمانی دایک بێت، لە ئامێرێکەوە گوێڕایەڵی وەردەگرێت؛ ئەو نەوەیە لێرەدایە، لێرە لە زێدەیی دیجیتاڵیدایە؛ بەكورتی ئەو نەوەیە پەیوەندییە پڕ لە کێشەکانی نێوان زمان و جەستە، زمان و ڕۆح، پەیوەندییە پڕ لە کێشەکانی نێوان (وشە- ئامراز) و (سۆز- خەیاڵ) بەردەوام بە سوود و چێژبردنی خێرا و ئاژاوەی زانیارییەكان پڕ دەكاتەوە؛ ئەگەرچی بەرە بەرە ئەو تەكنیكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەستی خۆشیی قووڵ و درێژخایەن.

بەگشتی نەوەی دیجیتاڵی زمان لە جەستەی دایک و لە ڕۆحی دایک دادەبڕێت؛ بیر لەوە ناكاتەوە كە هەمیشە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا زمان لە ترسی متمانەکردن بە جەستە و نیگەرانییەكانی جەستە لە جیهانێكی شپڕزەدا ژیاوە! پێویستە لە دۆخێکی وادا بۆ تێپەڕاندنی ئەو شپڕزەییە توانای بەستنەوەی زمان و ئارەزوو، جەستە و جەستە، لە جەستە و ڕۆح، لە زانست و فەلسەفەدا چالاک بکەینەوە؛ دەشێ لە دۆخی جەستە و جەستە بەشێوەیەكی تەكنیكی پەیوەندییەکان خێراتر بكرێن، بەڵام لە جەستە و ڕۆح هەمیشە شپڕزەیی مانا و خەیاڵی لێ دەكەوێتەوە!.

کاتی ئەلیکترۆنی/ فەزای دەروونی

نەوەی نوێی دیجیتاڵی نەوەی (ئەلفا) کە بە قسەی توێژەری کۆمەڵایەتیی ئوسترالی (مارک مەکریندڵ) نەوەیەكە لە دوای ساڵی ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠٢٥ لەدایک دەبن؛ لە گەشەسەندنی تەکنۆلۆژییدا بەشدارن، لە هەمان کاتدا لە ژەنینی نیگەرانانەی چەمكی سفری مانادا دەژین! دوای ئەوەی تەواوی چیڕۆك و فانتازیا و یۆتۆپیاكان شکست و بێتواناییی خۆیان لە بەدیهێناندا سەلماند؛ نەوەی نوێ ملکەچیی بەكاربردن و زێدەییەكان و شپڕزەیی بۆتەوە؛ ئەو نەوەیە دوور لە دنیای مانا، لەدنیای دیجیتاڵییدا دەژی؛ دنیایەك کە سنوورەکانی نێوان واقیعی و مەجازی قووت داوە.

بێگوماندیكتاتۆریەتی ئەرێنیبوونی زانستی و چەمكی بە سفركردنی مانا کۆمەڵێک نەخۆشی دەروونی و کۆمەڵایەتی لێكەوتۆتەوە؛ بەو مانایەش مرۆڤی ئێستا بە (خێرایی كات) و (سفر مانا) گەمارۆ دەدرێت؛ کاتی ئەلیکترۆنی بێ سنوور گەشە دەکات، بەڵام فەزای ماناش داخراو نییە! ئەگەرچی بێ سنووری زانیارییەكان، خێرایی پەیوەندییەكان لەگەڵ فەزای دەروونی نایەتەوە؛ ئەگەرچی لەمیانی كاتی ئەلیكترۆنییدا بوون لەگەڵ ئەویتر بێ بایەخ دەكەوێتەوە… کرێکارە مەعریفییەكان لە گۆڕەپانی زێدەییەكاندا بێ پسانەوە چەمكی سفر مانا دەژەنن و دەبنە هۆی سنوورداربوونی ئەو ژیانەی کە بۆ سەرنجدان و خۆشەویستی و چێژ و هاوسۆزی پێویستە.

ئۆتیزم، ناڕێکی خوێندنەوە، سفر مانا، نیشانەکانی ترس و تێکچوونی سۆزداری کۆمەڵێک نەخۆشیین کە لە ئەنجامی خێرابوونی سووڕانەوەی زانیارییەکان و خێرایی پەیوەندییەكانەوە سەریان هەڵداوە؛ لە لایەکی دیکەوە چالاکییە دەروونییەکان لە ئێستادا دوای کەمبوونەوەی ئەو کاتەی کە لەبەردەستدایە بۆ بەخۆداچوونەوە و لەخۆوردبوونەوە و پشوودان؛ یان دوای کەمبوونەوەی فەزای دەروونی بە هۆی كاتی ئەلیكترۆنی و کەمبوونەوەی قووڵایی ئەزموون و یادەوەری، بە هۆی خێرایییەوە، پاڵەپەستۆیەكی گەورەی بۆ مرۆڤی ئێستا دروست كردووە؛ كەواتە بنەمای نەخۆشییەكانی ئەمڕۆ شاردنەوە نییە، بەڵکە زۆر بینین و تەقینەوەی زیادەڕۆییە لە ئاژاوەی زانیارییەكان و ماندووبوونی هاندەرە دەمارییەکانی زانیاری و خێراییی پەیوەندییە ئەلكترۆنییەكان.

فەیلەسووفی ئیتاڵی (فرانکۆ پیڤۆ بێراردی) لە كتێبی (معزوفة مقلقلة: السميورأسمالية وأمراض جيل ما بعد ألفا، ترجمة أحمد حسان- دار هن للنشر والتوزيع)دا دەڵێت: دنیای زانین و چێژ لەپێشکەوتندایە، بەڵام ئەو دنیایە لە دامرکاندنەوەی ئازار و ڕەشبینی و خەمۆکی كەم توانایە! دەیەوێت بڵێت كات لە سەردەمی ڕابردوودا هێلێكی ئاسۆیی و یەکدەنگی هەبوو، لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە سەقامگیریی ژیان بەشێوەیەكی بەرفراوان دەهاتە پێشەوە؛ بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشبردنی ئابووریی بەردەوام و داڕشتنەوەی دووبارە و پشتبەستن بە خێراییی پەیوەندییەكان و بێ سنووری زانیارییەكان. ئیتر هێلی ئاسۆیی و ڕێگای دیاریکراو نەما و مرۆڤەکان لە فەزا دەروونی و پەیوەندییە قووڵە مرۆیییەكان و سەقامگیری و ئامانجە درێژخایەنەکان بێبەش بوون و مرۆڤی ئێستا لە ڕێگایە، نەك لە ئەنجام.

كەواتە ئەگەرچی مەعریفەی مرۆڤ، وەک پڕۆژە، لە خۆشیی ماناوە دەستی پێ کرد؛ بەڵام لە ئێستادا ئەو مەعریفەیە، ئەو ئازادییە، لەژێر ڕۆشناییی خۆشی و سوودی دیجیتاڵیدا هەوڵدەدا کۆتایی بە مانا بهێنێ و وەک ڕێگا، گەڕان، تاقیکردنەوە، شوێنی مانای بوونی مرۆڤ بگرێتەوە! بۆیە چیتر مرۆڤەکان وەرناگرن و بە دیجیتاڵیبوون پێویستی بە ئامادەبوونی کەس نییە، پێویستی بە کڕینی کاتی ئەلیكترۆنییە؛ ئیتر سەردەمی کۆنترۆڵکردنی هەسارەکان بەسەرچوو، ئەمڕۆ بە تەواوی لە دەرەوەی ئەم سنوورەداین؛ کاتی ئەلیكترۆنی هیچ مانایەک بۆ ئازادیی تاکەکان و فەزای دەروونی نەهێشتۆتەوە؛ ئەمڕۆ ترس و شپڕزەیی و دڵەڕاوکێی هەسارەیی فەزای دەروونی مرۆڤی داگیر كردووە.

تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی لەسەر بنەمای کاری ماددی و بەكاربردنی بازنەی زانیارییەكان و خێراییی پەیوەندییە ئەلیكترۆنییەكان وەستاوە، هەموو ئەوانە كۆمەڵە ڕێكارێكن کە چیتر ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن یان دژایەتی بکرێن؛ تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی بووەتە سیستمێکی میکانیزمی تەکنۆ-ئابووری کە مرۆڤ ناتوانێت لێی دوور بکەوێتەوە؛ بەم جۆرە ژیان ڕێگایە، نەك كۆتایی، بەڵام ناچار كراوە لە هەلومەرجی وابەستەییی ڕەهادا و لەڕێگای سەرمایە تەكنۆلۆژییەكانەوە بجووڵێتەوە؛ ئەوەش بەگشتی واتە گۆڕینی یاسا بە کۆد و بەردەستکردنی خاوەندارێتی بە کۆدکردن بۆ خاوەن پشکەکان؛ دواجار ئەو خاوەن پشکانە ئەلگۆریتمی کۆدکردن بۆ پاراستنی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانەکانیان بەکار دەهێنن.

بەم جۆرە هاونیشتمانی و هاووڵاتی ئەوانە نیین كە دانیشتووانی یەک نیشتمانن، بەڵكە دانیشتووانی ئەو خاڵانەن كە تێیدا خاوەن پشکن؛ واتە لەو خاڵە دیاریكراوانەدا خاوەن پشک دەسەڵاتی ڕێژەییان دەبێت، دەسەڵاتێک كە لەگەڵ بەهای ئەو پشکانەی خاوەنیانن و بەهۆی کلیلی کۆدکراوەوە دەستیان پێدەگات؛ كەواتە سنووری یاسای وڵات خاوەن پشکەكان ناگرێتەوە؛ سەپاندنی یاسا بە مانای دانانی سنوور نییە لەلایەن دەەسەڵاتی وڵاتانەوە، بەڵكە دانانی سنوور بەهۆی پشكەكان و کلیلی کۆدکراوەکانەوەیە.

هەولێر 25/2/2026

The post کولتووری بەکاربەر appeared first on ژنەفتن.

(قەیرانی خود/ قەیرانی بوون)
(دیسانەوە بۆ هاوڕێم، محەمەد تەها حوسێن)

لە تێگەیشتنی دەروونناسییەوە بۆ دەروونناسیی بوونگەرایی، لە (سیگمۆند فرۆید)ەوە بۆ (ڕۆناڵد داڤید لانگ- 1927-1989)، لە قەیرانی خودەوە بۆ قەیرانی بوون… دەتوانین بڵێین دەروونناسی و بە تایبەتی دەروونشیکاریی (فرۆید)ی هەوڵێکی بەردەوام بوو، بۆ دامەزراندنی مانایەکی جێگیر بۆ خودی مرۆڤ و جیهان، بەو مانایەش کەسایەتیی مرۆڤ لای فرۆید لە کێشان و ملمڵانێیەکی بەردەوامی نێوان (ئید -ئیگۆ- سوپەرئیگۆ) دەخولایەوە؛ بەڵام بوونگەراکان و بە تایبەتی (ڕ. د. لانگ) ئەو پرۆژەیان ڕەت کردەوە و نیشانیان دا کە مانا و ناسنامە و کەسایەتیی مرۆڤ مەرج نییە هەر تەنها ئەو سێ بنەمایە بەڕیوەی بەرێت و بوونی مرۆڤ لەخۆیدا قەتیس بکات؛ (لانگ- وەک یەکێک لە پێشەنگە سەرەکییەکانی ڕەوتی دژە- دەروونپزیشکی لە ساڵانی شەستەکاندا) جێگیرنەبوونی مانا و ناسنامەی کەسایەتیی بە قەیرانی بوونەوە بەستەوە؛ بەو مانایە دابەشبوونی کەسایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەست بە نائارامی و دابڕان لە دەوروبەر بکات؛ ئەوەش بانگەشەیەکی قووڵە بۆ ئەوەی مرۆڤ تەنها لەڕووی دوالیزمی (عەقل/ شێتی) نەخوێنرێتەوە، بەڵکە وەک بوونێکی فرە مانا، وەک بوونێکی پڕ لە ترس و نیگەرانی تەماشا بکرێت؛ وەک شێوەیەک لە شێوەکانی بوون لە جیهاندا، نەک تەنها وەک مێشکێکی بایۆلۆژی؛ واتە تێگەیشتن لە مرۆڤ دەبێت لەڕێگای ئەزموونی ژیانەوە بێت، نەک تەنها لەڕێگای توێژینەوەی زانستییەوە.

(ڕۆناڵد داڤید لانگ- 1927-1989) پزیشکی دەروونی سکۆتلەندی

لێرەداپرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: ئایا دەتوانرێت (نەخۆشیی دەروونی- شێتی) وەک (قەیرانی بوون) سەیر بکەین؟ یان گرفتی (شێتی) لە قەیرانی بوونەوە هەڵگرینەوە؛ ئایا تێکشکاندنی گێڕانەوە گەورەکان بەرەو جێگیرنەبوونی ماناکانمان دەکەنەوە؟ ئایا شتێک بە ناوی خودی یەکگرتوو هەیە؟

قسەکردن لە تیۆریی دەروونشیکاریی فرۆیدی بەرەو سێ ئاستی سەرەکیی کارکردنی مێشکمان دەکاتەوە: (نەست- اللاوعي، هەست- الوعي، و پێش‌هەست- قبل الوعي)یە؛ فرۆید پێی وابوو مرۆڤ زیاتر لەوەی هەست بەڕێوەی بەرێت، لەلایەن نەستەوە بەڕێوە دەبرێت؛ بەڵام (ڕ. د. لانگ- پزیشکی دەروونی سکۆتلەندی) بە هەموو جیاوازییەکانییەوە بەرەو بەرگریکردن لە بوونی ڕاستەقینە و بوونی ساختەی (هایدگەر) هەنگاو دەنێت و دووبارە دەپرسێ: خود چییە و چۆن لەلایەن کەسانی ترەوە دەبینرێت، ئایا بوونی ڕاستەقینە ئەو بوونەیە کە لەگەڵ کۆمەڵگا دەگونجێ؟! لەو بارەشەوە دژی دیدگای فرۆیدی قسە لە نموونەی نەخۆشی (شیزۆفرینیا) دەکات و پێی وایە شیزۆفرینیا تەنها نەخۆشییەکی مێشک و شێوانی سێ ئاستە سەرەکییەکەی کارکردنی مێشک نییە؛ بەڵکە شیزۆفرینیا دەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ پاراستنی (خودی ڕاستەقینە) لە ژیانێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و ناتەواوییدا… بەو مانایەش بەرگری لە تێزەکەی خۆی دەکات و مرۆڤ وەک بوونێکی فڕێدراوی نێو جیهانێکی نالۆژیکی دەبینێ و پێی وایە نەخۆشییە دەروونییەکان تەنها کێشەیەکی پزیشکی نیین، بەڵکە زمانێکی فەلسەفیین کە مرۆڤ لەو ڕێگایانەوە قسە لەگەڵ بێمانایی، ترس و ئازادی دەکات؛ بەم جۆرە (ڕ. د. لانگ) لەڕێگای نەخۆشی شیزۆفرینیاوە (دابەشبوونی خود) ڕادەگەیەنێت.

(قەیرانی بوون/ قەیرانی مانا)

(ژان فرانسوا- لیوتار) لە کتێبی (الوضع ما بعد الحداثي، ترجمة: أحمد حسان)دا باس لە کۆتایییەکان دەکات و پێی وایە هیچ ڕاستییەکی گشتی و چەسپاو بوونی نییە، چونکە خودی مانا ناجێگیر و پەرتەوازەیە، هیچ دەقێکیش لە ناکۆکیی ناوخۆیی و فرە مانایی بەدەر نییە.

دەروونشیکاریی فرۆیدیی کەسایەتیی مرۆڤ لەژێر ململانێی هێزێکی جێگیری ناوخۆییدا دەستنیشان دەکات، نەستی مرۆڤ وەک (شوێن)ی ئارەزووە سەرکوتکراوەکان دەبینێ و گرفتە دەروونییەکان وەک دەرهاویشتەی کێشەی نێوان ئارەزوو و دەسەڵاتی چەسپاو لێکدەداتەوە؛ بەڵام (ڕۆناڵد داڤید لانگ) لە کتێبی (الذات المنقسمة: دراسة وجودية في العقل والجنون- ترجمة: عبدالمقصود عبدالکريم) لە دیدگایەکی (مرۆیی- بوونگەرایی)ەوە بەرەو ڕوانگەکەی (لیوتار) دەچێ و (دڵەڕاوکێی بوون) بۆ وەسفکردنی هەستی ناجێگیری، یان ترس لە ونبوون یان داگیرکردن، دەگێڕێتەوە و شوێنی ئارەزووە سەرکوتکراوەکان بە سەرچاوەی گرفتە دەروونییەکان نابینێ، نەک هەر هێندە، بەڵکە پێی وایە هیچ (ناوەندێک/ شوێنێک) نییە (مانا- عەقڵ) بپارێزێت.

لەنێوان دەروون وەک دەرهاویشتەی سەرکوتکردن و بوون وەک ستراتیژیی پاراستن، یان بە مانایەکی دیکە لەنێوان جێگیربوونی عەقڵ و پەرتبوونی شێتییدا… یەکەمیان (خود، مانا، ئارەزوو) وەک کێشەیەکی دەروونی دەبینێت و دووەمیان (خود، مانا، ئارەزوو) وەک قەیرانی بوون تەماشا دەکات؛ بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو جیاوازییانەشەوە: ئایا نەست زمانێک نییە، بۆ دەربڕینی قەیرانەکانی بوون؟ ئەگەر ئەو پرسیارە لە (ژاک لاکان)ەوە ڕووبەڕووی فرۆید بکەینەوە، دەڵێین: ئایا ناخی مرۆڤ لە غەریزە بایۆلۆژییەکان پێکهاتووە، یان ئەلفوبێیەکی هێمایی ڕێکخراوە؟ هەڵبەتە فرۆیدییەکان گرنگییان بە ڕووداوە ڕاستەقینەکانی منداڵی دەدەن،  بەڵام لاکان گرنگی بە “دال” (وشەکان) دەدات.

ئەگەر پێمانوابێ کە زمان لە نەست ڕسکاوە! کەواتە (خود، مانا، ئارەزوو) دروستکراوی گوتراوە جیاوازەکان و قەیرانەکانی زمانە… لێرەدا مرۆڤ لەنێوان پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نەستی زمان و قەیرانی گوتراوە جیاوازەکاندا، لەنێوان مانا بێکۆتایییەکان و گۆڕان و سەیرورەی بەردەوامیدا، دەتوانێت نەستی زمان وەک (دۆخ)ێکی داهێنەرانە ببینێت کە مرۆڤ تێیدا هەوڵی نوێ بۆ مانای بەردەوام و گۆڕانکاری بەردەوام دەدات، بە دیوەکەی دیکەش تیۆرییەکی فیکری بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ لە ناو جیهانی زمان و قەیرانەکانی بووندا گەڵاڵە دەکات؛ بەو مانایەش بەردەوام نەست لە شوێنەوە بەرەو دۆخێکی گۆڕاو دەچێت.

(خودی شکاو)

(خودی دابەشبوو: لێکۆڵینەوەیەکی بوونگەرایی لە عەقڵ و شێتی) ناوی کتێبەکەی (ڕ. د. لانگ)ە؛ لە لێکدانەوەی ئەو کتێبەدا خود تەنها واتایەکی دەروونناسیی سادەی نییە، بەڵکە ناوەندی ئەزموونی بوونی مرۆڤ و پەیوەندییەکانی مرۆڤە بە جیهانەوە! لێرەدا (من هەم) بە شێوەیەکی (ڕاستەقینە) دەتوانێ پەیوەندیی ڕاستەقینەی (خێزانی، کۆمەڵایەتی) دروست بکاتەوە، بەبێ ماسک و دەستکردی کۆمەڵایەتی بژیت؛ بەڵام کاتێک خودی ڕاستەقینە لەژێر هەر پەردەیەک دەشاردرێتەوە، ئەوە خودی ساختە (ماسککراو) دەردەکەوێت؛ خودی ساختە: هەڵگری هەستێکی نامۆ و دابڕاو و پڕ لە ترس و نیگەرانییە، هەموو ئەو هەستانەش وەک خۆپارێزی بەرز دەکاتەوە! واتە هەموو ئەو هەستانە هەوڵدانە بۆ پاراستنی خودی ڕاستەقینە… خودی ڕاستەقینە (ژیانی ڕاستەقینە)، یەک پارچەیە؛ خودی ساختە (خودی دابەشبوو)، ئەو خودەیە کە دابڕاوە و سنوورەکانی بوونی شکاون، یان ڕۆڵێکە (ماسکێکە) کە مرۆڤ بۆ گونجان لەگەڵ کۆمەڵگادا دەیگێڕێت؛ کەواتە مرۆڤ بوونێکی هەستیار و پەیوەندیدارە، کە ئەگەر (ئاساییبوونی) لەدەست بدات، خودی دابەش دەبێت، بەو مانایەش (شێتی) وەک هەوڵێکی مانادار بۆ پاراستنی خود دەردەکەوێت.

لێرەدا دەمەوێ چەمکی خودی ڕاستەقینە و خودی ساختە بۆ خودی جێگیر و خودی گۆڕاو تەرجەمە بکەم و لەوێشەوە هەوڵ دەدەم لێکدانەوەیەکی (زمانی- بوونگەرایی) بۆ دۆخی گۆڕاوی (نەستی زمان) دابمەزرێنم، بەو مانایەش نائاساییبوونی زمان ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بە سەقامگیریی بوونی خۆی ناکات، بۆیە مرۆڤ هەمیشە لەنێو زماندا لە دۆخی: ونبوون، داگیرکردن، شپڕزەییدا دەژیت؛ لەو کاتەشدا کە زمان ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی جێگیر بێت، لە بەرانبەردا بوونی گۆڕاو دەبێتە ئەو خودەی کە بەردەوام دەگۆڕێت و پەیوەندیی نوێ دروست دەکاتەوە و هیچ ناوەندێکی جێگیر شک نابات! لەو بیرۆکە (سارتەر)ییەدا، بوون پێش ماهیەت دەکەوێت (واتە مرۆڤ سەرەتا هەیە، پاشان دەبێتە خاوەنی خود).

لێرەوە خودی گۆڕاو (عاقڵ) هەڵگری هیچ مانایەکی پێشوو نییە، بەڵکە لە کردارەکانیدا (لە داهێنانەکانیدا) (شێتی) دروست دەکاتەوە؛ ئەو بیرۆکە (سارتەرییە- لانگییە) لە نائاساییبووندایە، لە ونبوونی سنوور و شکاندنی یەکگرتوویی خودەوەیە! لانگ- بە شێوەیەکی سارتەرییانە لەو کتێبەدا پێی وایە مرۆڤ هیچ پلانێکی پێشووی نییە، بەڵکە سەرەتا دەچێتە نێو جیهان (بوون) و پاشان لەڕێگای کردارەکانی (داهێنانەکانی) خۆی ماهیەتی خۆی بونیاد دەنێتەوە؛ لەو بیرۆکەیەدا مرۆڤ بە ئازادی مەحکومە و بەرانبەر هەموو هەڵبژاردنەکانی خۆی بەرپرسیارە… لێرەدا پرسی ئایا ماهیەت جێگیرە، جەختکردنەوەیە لە چەسپاندنی عەقڵ؟ بۆیە لە پرسیارەکە زیاتر ناڕۆین، ئەگەر ڕەفتاری ئەو بەناو عاقڵانە لەبەرچاو بگرین، کە شەڕ و ململانێ هەڵدەگیرسێنن و برسێتی و پەتای کوشندە لە دەستی ئەواندا گەشە دەکەن، ڕەنگە سەرلێشێواویمان بەرانبەر بەو پرسیارە (سارتەری-لانگی)یە زیاتر نەبێت و پێداگری لە عەقڵ چییە؟ شێتی چییە؟ زیاتر نەکەین و کەمەکێک لەو پرسە دوور کەوینەوە، لەوێوە هەوڵ دەدەم تەواوی خوێندنەوەکەم لەبارەی (دابەشبوونی خود) و (زمانی بوونگەرایی) بۆ ترسی مانا و قەیرانی مانا و چەمکی جێگیرنەبوون درێژ بکەمەوە، هەتا بتوانم بۆ جارێکی دیکە (خود، مانا، ئارەزوو) لە (بوون بە) دابڕێژمەوە.

کەواتە خودی ڕاستەقینە (خودی جێگیر) پاراستنی بوون دەگەیەنێت و خودی ساختە (خودی گۆڕاو) بەردەوامی بوون و (ناجێگیربوونی خود) نمایان دەکات؛ بەم جۆرە هەردووکیان بە دوو شێوەی جیاواز، نائاسایی (بوون)یان هەڵگرتووە، بە مانایەکی ڕوونتر مرۆڤ بە هەردوو ڕووی (عاقڵ و شێتی) گوزارشت لە بوون دەکات: ڕووی یەکەمیان بە داخستنی (بوون) و ئەویدیکەیان بە کرانەوەی (بوون)، یەکەمیان بە داخستنی (مانای چەسپاو) و ئەویدیکەیان بە کرانەوەی (خەیاڵی زمان) بەو مانایەش تێکچوونی یەکگرتوویی خودی ڕاستەقینە بۆ خودی ساختە، یان (بوونی یەکگرتوو) لە زماندا دەتوانێت دۆخی گۆڕاوی ژیان (سەیرورە- بوون بە) نیشان بداتەوە.

لە کۆتاییدا (خودی دابەشبوو) دەتوانێت وەک دەقێکی سەرەکی لە تێگەیشتن لە (عاقڵ و شێتی) بوونی یەکگرتوو لەڕێگای قەیرانەوە بخوێنێتەوە، بەو مانایەش مرۆڤ شتێکی دیاریکراو نییە، عاقڵە و شێتە، بەردەوام لەنێوان جێگیربوون و پێویستی گۆڕاندا دەژی! بەڵام کاتێک ئەم دوو شێوە (نائاساییەی بوون) بەیەکەوە وەک بوونێکی یەکگرتوو هەڵناکەن، قەیران دروست دەبێت.

کەواتە (خود، مانا، ئارەزوو) نە شتێکی سەقامگیرە و نە گۆڕاو، بەڵکە (ئەزموونی ژیان) مەیدانی شپڕزە و ئاڵۆزی نێوان ئەم دووانەی لەخۆ گرتووە؛ هەمیشە (ئەزموونی ژیان) دەیەوێت خۆی وەک شتێکی سەقامگیر پیشان بدات، بۆ ئەوەی لە (ئازادیی ترسناک) هەڵگەڕێتەوە؛ چونکە مرۆڤ خاوەنی تەواوی خۆی نییە، بەڵکە ئەنجامی گوتار و دەسەڵاتە و هەمیشە خۆی لە ناو تۆڕێکی واتای زمانیی و دەسەڵاتدا دەبینێتەوە؛ دەرئەنجامی (تۆ خۆت) دروست ناکەیت، بەڵکە زمان دروستت دەکات، ڕاستەوخۆ ڕەخنەیە لە بیرۆکەکانی سارتەر و لانگ؛ بەڵام بوونگەراکان باوەڕیان بە خود لەق نابێ، وەک چۆن لانگ باوەڕی بە خودی دابەشبوو هەیە و ئەو دابەشبوونە وەک شکستی نێو جیهانێکی نالۆژیکی دەبینێ، نەک وەک بەرهەمی گوتار و شکستی سیستەمی واتاسازی.

هەڵبەتە قەیرانەکانی خود، مانا، ئارەزوو، وەک لانگ و بوونگەراکان تێیگەیشتوون، قەیرانی بەرپرسیاری ئازادی نییە، بەڵکە قەیرانی نەبوونی بنەمایە؛ چونکە مرۆڤ نەک هەر نازانێت چییە، بەڵکە نازانێت ئایا دەتوانێت هەرگیز بزانێت یان نا. بەو مانایەش مرۆڤ بوونێکی ئازاد و خۆدروستکار نییە، بەڵکە مرۆڤ لە قەیرانێکی قووڵتردا دەژی، ئەویش قەیرانی زمان و قەیرانی مرۆڤایەتییە، چونکە ناتوانێت بە تەواوی خاوەنی مانا بێت؛ مرۆڤ بوونەوەرێکی ناتەواوە!

بەم جۆرە دابەشبوونی (خود، مانا، ئارەزوو) تەنها قەیرانی ئەزموونی ژیان نییە، تەنها قەیرانی زمان نییە، بەڵکە ئەنجامی جیهانێکە کە مرۆڤ تێیدا شکاوە و گومان لە خودی خۆی و لە ئازادیش دەکات. پرسیارەکە ئەوە نییە، مرۆڤ کێیە، زمان چییە؟ پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا (مرۆڤ- زمان) هێشتا دەتوانێت هەبێت؟ هەرگیز ئەو پرسیارە، پرسی دۆخی زمانی داهێنەرانەی لەخۆ نەگرتووە، تەنها دۆخێکی گۆڕاو نییە، بەڵکە دۆخی سەرەکیی مرۆڤی ونبووە.

هەڵبەتە (ڕۆناڵد داڤید لانگ) وەک یەکێک لە پێشەنگەکانی ڕەوتی دژە- دەروونپزیشکی، هەوڵیداوە سنوورە باوەکانی نێوان ئاسایی و نائاسایی لە سنوورەکانی قەیرانی خود و قەیرانی بوون، قەیرانی زمان و قەیرانی ئازادی، نزیک بکاتەوە؛ هەر کاتێک ئەم سنورانە ناسەقامگیر دەبن، مرۆڤ دەچێتە دۆخێکی نێوانی، کە تێیدا: هەم دەتوانێت مانای نوێ بدۆزێتەوە و هەم دەتوانێت بە تەواوی لە ناو بێماناییدا ون بێت، هەم دەتوانێت عەقڵ بێت و هەم شێت.

هەولێر 4/4/2026

The post (قەیرانی خود/ قەیرانی بوون) appeared first on ژنەفتن.

مانا، (وەک تەماشاکردن لە گەڕان)دا
بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی تێگەیشتنی مانا (وەک ڕێگا لەبەردەم ڕۆیشتن)دا بکەمەوە، بۆ ئەوەی لە سەردەمی (ڤیرچواڵ- Virtual)دا چەمكی (لەڕێگا- دروستبوون، نەك لە ئەنجام)دا وەك ڕاستی بدوێ و تێگەیشتنی مانا (وەک تەماشاکردن لە گەڕان)دا هێزی بوونی هەبێت. شاڕستەی (ئێمە تەنها جیهانی دیجیتاڵی بەكار ناهێنین، بەڵكە ئەو جیهانە شێوەی بیركردنەوە و بوونمان دروست دەكاتەوە.) تەتەڵە دەكەم؛ بەو مانایەش چێژی (تەماشا-كردن) لە ژینگەی ڤیرچواڵدا تەنیا ساتێكی خۆش نییە، بەڵكە وەك (گەڕان-Search) بنەمای هەستەکان و تێگەیشتنی بوونی مرۆڤ دروست دەکاتەوە.

كەواتە (مانا- وەک تەماشاکردن لە گەڕان)دا زانیاری و ڕاستی، دەسەڵات و كۆنترۆڵ، ناسنامەی گۆڕاوی مرۆڤ (تۆ-ی ئۆنلاین) لەخۆ دەگرێت، بەڵام تەنها سەرنج بێتە سەر چەسپاندنی (خود)ی ڕێگا، دەشێوێت؛ چونكە ڤیرچواڵ توانایە، خود نییە؛ واتە لەنێوان تەماشا و مانادا  ئاستێکی نەبینراو، هەڵبژاردنەكانمان دیاری دەكەن و ئارەزووەكانمان ئاراستە دەكەن؛ بەڵام لەنێوان تەماشاكردن و مانادا خود ئامادەیە. لێرەدا مرۆڤ (وەك ماددەی خاو) لەڕێگای گەڕاندا دەبێتە (وێنە، نیشانە، لۆگۆ- داتا)، بەڵام مرۆڤ وەك هەست و خود لەڕێگای تەماشا-كردندا دەبێتە مانا!.

لە ژینگەی ڤیرچواڵدا بیرۆكەی مرۆڤ وەك داتا، هیچ ناوەندێكی سەرەكی نییە، لەگەڵ هەمووشیان لە پەیوەندیدایە، چونكە دەگەڕێ ناتوانێ بوەستێ؛ بەڵام مرۆڤ وەك مانا، ناوەندێكی یەکگرتوو و ڕوونی هەیە، لە تەماشاكردندا دەوەستێ. لە پرۆسەی گەڕاندا سنووری نێوان ڕاست و ناڕاست تێك دەچێت و ڤیرچواڵ دەبێتە بەشێك لە ڕاستی، دەبێتە (وێنەیەكی ڕاستتر لە ڕاستی)، ئەوە ناسنامەی گۆڕاوی تێكەڵبوونی مرۆڤ و تەكنەلۆژیایە: (سایبۆرگ)ە؛ بەڵام هەست و خود، ناسنامەی مانایەكی یەکگرتوو و ڕوون و سەقامگیرە.

ئێمە لە جیهانی دیجیتاڵیدا تەماشای خێراییی زانیارییەکان دەکەین، كە هەموو شتێ دەبێتە: فەوڕی؛ كات كورت دەبێتەوە و دەبێتە: كاتی هەنووكە؛ ناتوانین لە زێدەگەڕاندا بوەستین و کارێکی دیکە بکەین چونكە بە پرۆسەی گەڕان مەست دەبین، لە زانستی خێراییدا مەست دەبین، هەمیشە چێژ لە گەڕانی زێتر وەردەگرین.

لە ئامرازە دیجیتاڵییەکان (مۆبایل و تەلەفۆنە زیرەکەکان، ئۆتۆمبێل، کامێرای چاودێری، ئامێرە زیرەکەکانی ماڵ و ئینتەرنێت)ەوە زانیارییەكان لە دەوروبەر وەردەگرن و وەك داتا بە سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی دەبەخشن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا ئەلگۆریتمەكان وەك هێزێکی شاراوە هەنگاو بۆ شیکردنەوەی زانیارییەكان و جێبەجێكردنیان دەنێن؛ بەو مانایە سێنسەری ئامرازە دیجیتاڵییەکان (سێنسەر-Sensor: داتاكان بۆ سیگناڵێکی ئەلیکترۆنی دەگۆڕن) کاریگەری لەسەر ڕەفتار و ئارەزووەكانمان دادەنێن و لەڕێگای چێژبەخشینەوە مافی ئەوە بە خۆیان ڕەوا دەبینن حەزەكانمان تەتەڵە بکەن و گۆڕان لە بیركردنەوەماندا بكەن!

بۆچی لەوە ناپرسی زۆرێک لە پلاتفۆرمەکان و کۆمپانیاکانی وەک: گووگڵ، فەیسبووک و ئەمازۆن، داتای بەکارهێنەران (وەک گەڕان، کلیک، شوێن، کڕین، لایكـ)ەكانمان کۆ دەکەنەوە و بەهۆی ئەلگۆریتمەكانەوە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكەن و لەوێوە پێشبینی هەڵسوکەوتی داهاتوومان دەكەن، لەوە ناپرسی كاتێك (تەماشا) لەسەر شتێ ڕادەگری، بۆچی هەمیشە ئەو شتە درووست دەبێتەوە؟

هەموو ئەوانە، وەك ئەوەیە (مانا) لە شاشەی ئامرازە دیجیتاڵییەكاندا لە درووستبوونەوەدا تەماشای (هەمووان) بکات، تەنها (خود) نەبێت! لێرەدا تێگەیشتن (تەماشاكردن)ە و بە دەستبازی درووستبوونەوەوە مەستە؛ بەڵام ئامرازە دیجیتاڵییەكان (تەماشا)ی ئەوی دیکە دەکات، كە من نیم! من پێویستە تەماشای- بکات، بۆ ئەوەی مۆڵەق بێ و ئەوی دیكە نەبینێ؛ كەواتە ئامرازە دیجیتاڵییەكان تەماشا-ی هەموو شتێک دەکات تەنها منی مۆڵەق نەبێت؛ بەدیوەكەی دیكە شاشە لە ئاستێکی نەبینراودا لە (تەماشا-کردن)م ناکەوێت.

بەمجۆرە ژینگەی ڤیرچواڵی هاوشێوەی بەربوونەوەی تێگەیشتن بەشدارییەک لە هەستە مرۆیییەکاندا دەوروژێنێت: تەماشا لە گەڕاندا تێگەیشتن فریو دەدا و چێژێكـ دەبینێ کە لە گەڕانی مانادا نییە، بەڵكە لە جووڵەی شاشەدایە؛ كەواتە مرۆڤ لە زانیارییە دیجیتاڵییەکاندا تێگەیشتن بەدەست ناهێنێ، بەڵکە تەماشای شاشەیەک دەکات یان چێژێ دەیبات کە بەخێرایی لە گەڕاندا لێی ڕەتدەبێت.

لێرەوە سێنسەری ئامرازە دیجیتاڵییەکان سەلماندوویانە ئەوە جووڵەی زانینە تەماشای مرۆڤ دەکات، نەك تێگەیشتنی چەسپاو؛ مرۆڤ لەو زانیارییە دیجیتاڵییانەدا تێگەیشتن حاسڵ ناکات، بەقەد ئەوەی سێنسەرەکان لە گەڕان بەنێو دەروونی مرۆڤدا حاسڵی دەکەن! سێنسەرەکان لە تەماشای مرۆڤ دۆخێکی سایکۆلۆژی بەرهەم دەهێننەوە.

بۆچی مرۆڤ لە گەڕان بە دوای زانیارییە دیجیتاڵییەکاندا تێگەیشتن (وەك ئەزموون) حاسڵ ناکات؟ چونکە زانیارییەکان تەماشای مرۆڤ ناکەن، تەماشای شاشە (کامیرا) دەکەن! واتە تەماشای جووڵەی چاوێکی دیکەی مەتەڵاوی دەکەن، كە كامیرا- شاشەیە، چاوێك كە لە تەماشا ناوەستێ! بەڵام هەست و خود و ئەزموون لە دۆخی وەستاندایە، بۆیە (تەماشا) فریووی دەدات. ئەو شتەی چاومان لەسەریەتی جووڵەی (شاشە)یە و لەو بابەتە (گەڕان) ڕاستەقینەتر دیارە کە بەرانبەری وەستاوین، یان لەو داتایەی بەدوایدا دەگەڕێین ڕاستەقینەتر دەردەكەوێت؛ هەڵبەتە لە بابەتی گەڕان و شاشەدا (زڕەوێنە-Simulacra- وێنەیەكی ڕاستتر لە ڕاستی)ی (ژان بۆدریارد) ڕێكارەكانی فریودان ڕوونتر دەكاتەوە.

هونەری گەڕان

لە مانادا (تەماشا-كردن) لەسەر بابەت دەوەستێ، بەڵام ئەو وەستانەی تێگەیشتن، ئەو تایبەتمەندییە نییە کە هونەری گەڕان (هونەری پرسیارکردن)ی پێدەناسرێتەوە، چونكە تێگەیشتنی بابەت دەبێتە ئەزموونێكی خودی، واتە مانا (تەماشا) بۆ ئەوی دیکەی (كردن) دەچەسپێنێ و هیچ کارێکی دیکە ناکات تەنها ئەوە نەبێت كە دەوەستێت؛ چونكە مانا مافی ئەوەی هەیە و پێویستە لەسەری (تەماشا) لە شوێنێ (مۆلەق) بكات؟! بەڵام مەرج نییە گەڕان هەرگیز (تەماشا) بکاتە (كردن)؛ گەڕان وەك ڕێگا لە ڕۆیشتندا (تەماشا)ی هەموو شتێک دەکات تەنها مانای (كردن) نەبێت، تەنها ئەزموونی خود نابینێت، كەواتە (من) وەك (كردن) مانام!

بێگومان زانیارییە دیجیتاڵییەکان بەبێ خواستی خۆیان وێنەیان گیراوە، بۆیە لە مانا و تێگەیشتن تێدەپەڕن و سەیری شاشە- کامیرا دەکەن و لە گەڕاندا مانا دروست دەكەنەوە، ئەزموون درووست ناكەن؛ بەم جۆرە لەنێوان ئامرازی کامیرا و تەماشا هیچ جۆرە تێگەیشتنێ بۆ گەڕان نییە، جگە لە کاردانەوەیەک بە ئاراستەی ئابووریی خێراییی گەڕان، بازاڕی خێراییی گەڕان لە کاردانەوەی نەوەستاندا بەردەوام دروست دەبێتەوە، لە كاتێكدا تێگەیشتن، مانا و ئەزموونی خود لە کاردانەوەی بازاڕی-كردن سەوز دەبێت.

من بەدوای ئەو شتەدا دەگەڕێم کە تێی دەگەم، ئەگەرچی لە تەماشادا ئەو شتە نابینمەوە؛ بەڵام لە گەڕانی خۆبەخۆ لە کایەی داخراوی تەماشادا بەردەوام مەستی چێژی لەدایكبوونەوە دەبم! بەم جۆرە گەڕان و (تەماشا)، لە بەدەستهێنانی ئامانجی مانا و تێگەیشتنەوە بۆ چێژ دەگۆڕێت؛ گەڕان و چێژ بە دوای یەکدا لە لەدایكبوونەوەدا یەكتر بەجێدەهێڵن، بەو مانایە هەمیشە گەڕان، مانا بەجێدەهێڵێ، ژینگەی ڤیرچواڵ و زڕەوێنە دەبنە هایپەر-ڕاستی و چێژ؛ بەڵام خود و (تەماشا-كردن)، ئەزموون و هەستەكان هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە مەستیدا خود دەرناكەوێت چێژ فەرمانڕەوایە؛ وەك چۆن کتوپڕ تەماشای گەڕان دەگۆڕێت! بەڵام ئایا ئامرازە دیجیتاڵییەكان لەبری خود گرنگی بە چێژ دەدەن، لەبری چێژ گرنگی بە گەڕانی بەردەوام دەدەن، لەبری گەڕانی بەردەوام گرنگی بە فریودان دەدەن و ناوی دەنێن ژینگەی ڤیرچواڵی كە تێیدا: دەژین، پەیوەندی دەكەین و خۆمان دەگۆڕین؟ هەڵبەتە لە ژینگەی ڤیرچواڵدا سنووری نێوان ڕاستی و خەیاڵ كەمتر دەبێتەوە؛ مرۆڤ لە (پێكهێنانی ژینگەی نوێ)ی ڤیرچواڵیدا تەنها نیشتەجێ نییە، بەڵكە دروستكاری جیهانەكەی خۆیەتی؛ (مانا- مرۆڤ) لەبەردەم گەڕاندا بەندە بە پرسی چێژەوە، چێژ لە پێكهێنانی ژینگەی نوێدا بەندە بە پرسی فریوەوە.

كەواتە کارلێکی نێوان مانا و گەڕان، چێژ و فریو، لە ئاستە جیاوازەكاندا ئەگەری كراوەن: لەنێوان توانای داهێنانەكانی مرۆڤ و جیهانی ڤیرچواڵیدا؛ واتە ئەگەرچی مرۆڤ جیهانی ڤیرچواڵی درووست كردووە، بەڵام ئێستا ئەو جیهانە مرۆڤ دووبارە دروست دەكاتەوە! بەو مانایە جیاوازی لەنێوان دوو شێوازی بووندایە: لە یەكەمیاندا ئەگەر (تەماشا)ش نەبێ، بابەتی (كردن) هەیە؛ لە دووەمیاندا بوونی تەماشا پەیوەستە بە داتا، سیستەم، بەكارھێنەرەوە؛ لە یەكەمیاندا زانیارییەكان بەسەر ئەزموون و هەستەكاندا دێت؛ لە دووەمیاندا زانیارییەكان بە فلتەر و ئەلگۆریتمەكاندا تێدەپەڕن؛ لە یەكەمیاندا ڕاستی پەیوەستە بە جەستە و كۆمەڵگاوە؛ لە دووەمیاندا ئەوەی دەبینیت هەموو ڕاستی نییە (هایپەر-ڕاستی) لە ڕاستی زیاتر كاریگەری دەبێت؛ یەكەمیان جێگیرە و دووەمیان گۆڕاوە، یەكەمیان خودی بەهایە و سەرنجڕاكێشە، بەو مانایەی كە سەرەتا و دەستپێكە و دەچەسپێ؛ دووەمیان بەهای بازاڕە و حەپەسان دروست دەكات، بەو مانایەی بەشێوەی كاتی بڵاو دەبێتەوە و دەگۆڕێت.

گەڕان وەك ئاماژە

بێگومان ئەگەر گەڕان تەنها پەیوەندیی بە بەهای بازاڕەوە هەبێت، لەو گەڕانەدا هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە كە تەماشا هەڵقووڵانێکی بێدەنگی وێنە و داتا، ئابجێكت، یا ئاماژە بێت؛ بەڵام ئایا لە فەلسەفەدا  گەڕان وەك ڕێنماییی ژیان و باڵابوونی بەهای مرۆڤ و جیهان تەماشا دەكرێت؛ ئایا ژیان و جیهان، ڤیرچواڵ و حەقیقەت، هەموویان لەناو ئەو وێنە و ئاماژەیەی تەماشای بازاڕدا ڕووبەڕووی زانیاری و دەسەڵات دەبنەوە؟ بەكورتی ئایا مرۆڤ لەسەردەمی پۆست هیومانیزمدا تەنیا بوونێکی سرووشتییە، یان (سایبۆرگ)ە، نیمچە- مرۆڤ و نیمچە- تەکنەلۆژیایە؟

هەڵبەتە پرۆسەی گەڕان تەنها فیزیكی نییە، خودی ژیان گەڕانێكە بۆ مانای هەستەكانی مرۆڤ، هەروەها سێنسەری ئامرازە دیجیتاڵییەكانیش؛ بەمجۆرە مرۆڤ لەنێوان بەهای ڕاستی و ژینگەی ڤیرچواڵیدا ناژێت، بەڵكە لە تێكەڵەی هەردووکیاندا دەژیت، لە تێكەڵەی تەماشا و تەماشاكردندا دەژیت؛ واتە هەم تەماشایە (وێنە، نووسین، لۆگۆ- نیشانەیە کە پات دەبێتەوە) و هەم تەماشاكردنە (مانای هەست و حەقیقەت و خودی ئەزموونە بەرجەستە دەبێت).

نیشانە خۆی واتا نییە، بەڵکە واتا ڕوون دەکاتەوە؛ نیشانە ئەو شتەیە کە پاتە دەبێتەوە یان ئاماژە بۆ شتێکی تر دەكات، نیشانە تەماشایە؛ لە ژینگەی ڤیرچواڵیدا نیشانەکان هەموویان درووستكراون و بۆ پەیوەندیكردن ئامادەن! بەڵام تەماشاكردن بەهای حەقیقەتی مانا بەرجەستە دەكات، ئەو هەستەیە یان ئەو زانیارییەیە کە تێگەیشتنێكی بەرزی ئەزموون دەنرخێنێ و نیشانەكان ڕوون دەكاتەوە! نیشانە دروست دەبێ، بەڵام بێ تەماشاكردن مانای جیاواز نابەخشێت! تەماشاكردن پێویستە بۆ ئەوەی هەست بە نیشانە بكات و بە بەهای مانای بگەیەنێت؛ كەواتە تەماشا- نیشانە: داتا، ئابجێكت، یا کاراكتەرە؛ كەچی خودی مانا- تەماشاكردن: ئەو هەست و ڕوونكردنەوانەیە کە مرۆڤ لەناو جیهانی دیجیتاڵیدا دەیبینێ.

لێرەدا گەڕان خۆی لە ئاستێكی تر دەچێتە سەر، چونكە تەنها تەماشا بۆ دۆزینەوەی نیشانەكان نییە، بەڵكە بۆ ڕوونكردنەوەی پرۆسەی تەماشاكردنە؛ واتە مرۆڤ تەنها لەناو تۆڕێكی نیشانەدا ناگەڕێت، بەڵكە لەناو تۆڕێكی مانا و هەستدا خۆی دووبارە بەرهەم دەهێنێتەوە؛ لەم ڕووەوە، گەڕان لەنێوان تەماشا و تەماشاكردندا دەبێتە پڕۆسەیەكی دیالێكتیكی: نیشانەكان مرۆڤ بانگ دەكات، بەڵام تەماشاكردن وەڵامی دەداتەوە و لەو نێوانەدا مرۆڤ لەدایك دەبێتەوە.

لە جیهانی ڤیرچواڵیدا، ئەو دیالێكتیكە تووندتر دەبێت؛ چونكە نیشانەكان بێ ‌وەستان بەرهەم دەهێنرێنەوە و دەگۆڕدرێن، ناسنامەی مرۆڤ بەردەوام دەگۆڕێت؛ بەڵام تەماشاكردن هێشتا پێویستی بە كات و هەستە، پێویستی بە ئەزموونكارییە؛ ئەوە وای لێ دەكات بە گومانەوە لەنێوان خێراییی داتا و قووڵیی ئەزمووندا بژی، لەنێوان ئەوەی دەبینرێت و ئەوەی درك دەكرێت.

ئەگەر لە ڕوانگەیەكی قووڵترەوە سەیری كردەی گومان بكەین، ئەوە گەڕان وەك ئاماژە، وەك تەماشا دەبێتە خودی بوونی مرۆڤ: مرۆڤ بوونێكی تەواو نییە، بەڵكوو پڕۆسەیەكی بەردەوامی گومان و گەڕانە؛ لەبەر ئەوە، ژیان نە كۆتایییە، نە وەڵامێكی تەواو، بەڵكە پرسیارێكی بەردەوامە كە لەنێوان تەماشا و تەماشاكردندا، لەنێوان گومان و گەڕاندا.

كەواتە لە سەردەمی دیجیتاڵ و پۆست-هیومانیزمدا، گەڕان تەنها كردەوەیەك نییە، گومان تەنها پرسیارێك نییە، بەڵكوو شێوەیەكی تەماشای بەردەوامە؛ شێوەیەك كە تێیدا مرۆڤ دەدۆزێتەوە- یان هەرگیز تەواو نادۆزرێتەوە.

هەولێر 27/3/2026

The post مانا، (وەک تەماشاکردن لە گەڕان)دا appeared first on ژنەفتن.

شاعیرى نەفرەتلێكراو
(1)

شیعر لە دەرەوەی وشە و دەربریندا- خۆشەویستییە، ژیاندۆستییە، مرۆڤدۆستییە… یەكەم كۆمەڵە شیعری (ئونسی لويس ئەلحاج- 27 يوليو 1937 – 18 فبراير 2014) شاعری هاوچەرخی لوبنانی، بە ناونیشانی «لن» ساڵی 1960دا بڵاو بۆوە، لەبەر ئەوەی شێوە كۆنەكانی شیعری عەرەبی لەرزاند، نەفرەتییان لێ كرد.

هەرگیز (ئونسی ئەلحاج) دەستەكانی بە سیاسەت پیس نەكرد، هەمیشە لەگەڵ ئازادی بوو. ئەوە قسەیەكی سادە نییە، بەڵكە ڕاستییەكی قووڵە كە لە ژیانی ئونسی ئەلحاجدا ڕەنگی داوە، ئەو شاعیرەی كە قسەی خۆی گوت و لە تەمەنی (حەفتا و حەوت) ساڵیدا، دوای ململانێیەكی درێژ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، بە ئارامی ڕۆیشت.

شیعرەكانی (ئونسی لويس ئەلحاج) بۆ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون، و هەندێكـ لە موزیسیانانیش ئیلهامیان لە پەیڤەكانی وەرگرتووە و كاری هونەری و مۆسیقییان لەسەر بونیادناوە. لە یەکێک لە گرنگترین بابەتە تایبەتەکانی لەبارەی گۆرانیبێژی لوبنانی (فەیروز) بە ناونیشانی “بەوپەڕی توندوتیژییەوە خۆشم دەوێت”، تیایدا دەڵێت: لە ژیانی ئێمەدا شوێنێک بۆ فەیروز نییە؛ هەموو شوێنەک تەنها بۆ فەیروزە.

هەندێكـ لە بڵاوكراوەكانی شاعیر «سەری بڕاو»، «ڕابردووی ڕۆژە داهاتووەكان»، «چی بە زێڕ كرد؟ چی بە گوڵ كرد؟»، و «پەیامبەرێ بە قژی درێژەوە، تا کانیاوەکان»…

ئونسی ئەلحاج كۆچی دوایی كرد، بەڵام وشەكانی مانەوە— ئەو هەمیشە بە ئازادی وشەكانی دەردەبڕین، تەنانەت ئەگەر ڕووحیشی لە ڕێگای ئەو ئازادییەوە بریندار بوایە.

(2)

لە پێشەكى كۆمەڵە شیعرى (لن) هەر تەنها شاعیرێكى یاخى نییە، بەڵكە شاعیرێكى نەفرەتلێكراویشە… هەر تەنها هاوارێكى جیاوازى شیعرى نییە، بەڵكە هێرشێكى دۆزەخى بوو، بۆ سەر چوارچێوەى شیعرى و كولتوورى سونەتگەرایى. ئونسی ئەلحاج لەنێوان هۆشیاریى ڕەخنەیى و قەسیدەى شیعرى ئازاد و قەسیدەى پەخشاندا ئاگایییەكى نوێى لە قەسیدەى پەخشاندا هێنا ناوەوە، دەمەوێ‌ بڵێم ئاگاییى ئونسی ئەلحاج پەیوەندى بە ڕۆشنبیریى شیعرى جیهانییەوە هەبوو، بۆیە وەك ڕووداوێكى ئەدەبى لە بەرجەستەكردنى قەسیدەى پەخشان و چۆنێتىی گەیاندنى بە خوێنەران بە جوانى ڕەنگی دایەوە.

قەسیدە دنیایەكى داخراوە بەسەرخۆیدا، هیچ ئامانجێكى زەمەنى نییە. شیعر دڵ- لە دڵدانە. پەخشان- گێرِانەوەیە. قەسیدە كورتبرِى لە هەموو هۆیەكانى دەربرِین دەكات. ڕەگەزى یەكەمى شیعر- موزیكایە. شیعر ئەوە دەڵێ‌ كە گوتراوە، پەخشان ڕوو لە شتێ‌ دەكات و دەیدوێنێ‌ و هەموو چركەكانى گوتار بە هى خۆى دەزانێت، موزیكا لە پێكهاتەى پەخشاندا بوونى دەكەوێتە لەرزەوە. لە شیعردا شاعیر پێش خوێنەر دەكەوێت، چونكە ئەو ئامرازانە ناس دەكات، كە شیعرى پێ دروست دەكرێت، هەمیشە شیعر لەڕێگاى لەرەى موزیكاوە دەچێتە دڵى خوێنەرەوە، ئەوەى شاعیرێكى كۆنەپەرست و خوێنەرێكى كۆنەپەرست بەیەكەوە دەبەستێتەوە چارەنووسە!

ئەگەرچى لەنێوان داڕشتنى شیعر و پەخشاندا جیاوازییەكى بەرچاو هەیە، بەڵام ئەوەى جێى گومان ئەوەیە، كە هەموو كەلەپوورە زیندووەكانى دنیا، شیعرى مەزنیان لە پەخشان پێشكەش بە مرۆڤایەتى كردووە، هەر لەبەر هەندێ‌ ئەمرِۆ شیعر بە كێش و سەروا ناناسرێتەوە! ئەوەى بەردەوام ڕێگا لە شیعرى پەخشان و قەسیدەى پەخشان دەگرێ‌ كێش و سەروایە. لێرەدا شیعرى بە پەخشانكراو- پەخشان نییە، وەك چۆن قەسیدەى بە پەخشانكراو- پەخشان نییە.

شیعرى لیریكى هەیە، بەڵام پەخشانى لیریكى نییە، قەسیدەى پەخشانى نزیكە لە گێرِانەوە، قەسیدەى پەخشانى بێ‌ ریتمە وەك ئەوەى (سان جۆن پێرس) دەینووسى، قەسیدەى پەخشان خاوەنى جیهانبینییە، قەسیدەى پەخشان ئەزموونێكى قووڵ و بەهێزە، بەو پرِشنگانە دەناسرێتەوە كە بڵاوى دەكاتەوە وەك قەسیدەكانى هینرى میشۆ و ئارِتۆ…!

هەموو قەسیدەیەك وەك پێویست كورتە، بەڵام كورتبرِى زێتر لەسەر پەخشان جێبەجێ‌ دەبێت، نەك قەسیدە… قەسیدەى كێشدار زێتر پێویستى بە یەكگرتنە، نەك گەرِانەوە بۆ سەرچاوە، قەسیدەى پەخشان پێویستى بە ئامرازى گێرِانەوە، وەسف، ئەزموون، جیهانبینى… هەیە.

(سوزان بیرنار) دەڵێت: پێویستە قەسیدەى پەخشان لەپێناو درەوشانەوە- كورتبڕى بكات! هەموو قەسیدەیەكى پەخشان پاڵنەرێكى ئاژاوەیى لە پشتە، ڕووخێنەرە، وزەیەكى ئەندازەیى تێدایە، ڕاپەرِینە بە دژى كۆتوبەند… (ڕامبۆ) دەیویست بەسەر زماندا زاڵ بێت و كورتبرِى لە (بۆن، دەنگ، ڕەنگ…) بكات… قەسیدەى پەخشان لەسەر درەوشانەوە، نەفرەت، شێتایەتى… وەستاوە، هەمیشە هەرِەمەكى بوونی خۆى نیشان دەدات! قەسیدەى پەخشان كارى شاعیرى نەفرەتلێكراو و بەرهەمى نەفرەتلێكردنە… لە قەسیدەى پەخشاندا شتێك نییە پێى بڵێن كۆتایى.

ئونسی لويس ئەلحاج- 27 يوليو 1937 – 18 فبراير 2014) شاعری هاوچەرخی لوبنانی

(3)

ئونسی ئەلحاج نامەبەری دۆزەخى زمانە، بەردەوام بە دواى ئامانجە مرۆیییەكانەوەیە، بە دواى خۆشەویستى، بە دواى مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستییەوە. شیعر لاى ئەو خۆراكى خودە! ئافرەت لاى ئەو ئەلتەرناتیفى ژیانە! منداڵى لاى ئەو پشتگوێخستنێكى فریشتەییانەیە لە ڕەشەبا دەمانپارێزێت‌. ئونسی ئەلحاج هەمیشە لەنێوان ناپاككردنەوەی زمان و پووچگەراییى ژیان و وێرانكردنى شتەكان، وەك بیابان تینووە.

ئونسی ئەلحاج شاعیرى ڕچەشكێن، شاعیرى هەرێمە دەست بۆ نەبراوەكانە، شاعیرى نەست و ناخ و زمانە قەدەغەكراوەكان ناوەوەی مرۆڤی لەنێو زماندا چەسپاند، دەست بۆ نەبراوەكانى، لە زمان و لە سەر ئاستى بیركردنەوە بەرجەستە كرد. بەڵام شیعر هەر تەنها بە مەسەلە قەدەغەكراو و دەست بۆ نەبراوەكانەوە پەیوەست نییە، شیعر بە حەقیقەت و ژیان و خەونەوە بەندە! شیعر هەر تەنها ڕاستگۆیى و بوێرى نییە، شیعر چۆنێتیى تەعبیركردنە لە ژیاندۆستى، لە مرۆڤدۆستى، گەرِانى بەردەوام و بەجێهێنانى زێترى خۆشەویستى و چێژ و خۆشییە.

مەرج نییە قەدەغەكراوەكان هەمیشە قەیران بنێنەوە، بەڵام هەموو ڕچەشكێنییەك ئامانجى ڕچەشكاندنە، ئەوە بەو مانایە دێت، كە هەمیشە وزەى ژیان بەهێزترە لە مردن، ئەوە بەو مانایە دێت، كە یاخیبوون كۆتایى نییە.

(4)

تێگەیشتنى باو ئەوەیە كە پەخشان پەخشانە و شیعر شیعرە، كەواتە ئەو میكانیزمانە چین كە قەسیدەى پەخشان بەرەو شیعر دەبات، یان شیعر لە قەسیدەى پەخشان دروست دەكەن، بێ‌ ئەوەى وەك پڕەنسیپێكى بنەرِەتى بە سەرچاوەى پەخشانەوە گرێ‌ بدرێت! ئونسی ئەلحاج لە پێشەكى كۆمەڵەى (لن) بەرانبەر ئەو دیدە باوەى كە شیعر و پەخشان لێكجیا دەكاتەوە، پێی وایە لەنێوان شیعر و پەخشاندا پردى بەیەكگەیشتن هەیە! ئەگەرچى پێی وایە پەخشان و شیعر نكۆڵى لە یەكتر دەكەن، چونكە شیعر دەبێ‌ ئەوە بێت كە لە دەرەوەى پەخشاندا دەنووسرێت، بەڵام پەخشان نەرم و كراوەیە، شیعر ڕێكخراو و مەبەستدارە، پەخشان هێمن و جێگیرە، شیعر گرژە، شیعر نە زەمەنییە و نە پەیوەندى بە بارودۆخەوە هەیە، ئەوەش پێچەوانەى پەخشانە. پەخشان بەرهەمى عەقل و ئاگایییە، بەڵام شیعر بەرهەمى دەروونە، پەخشان گەیەنەر و ڕازیكەرە و شتەكانمان بۆ دەسەلمێنێ‌، بەڵام شیعر درەوشاوە و ئاماژەخوازە.

كەواتە ئایا دەكرێ‌ لە قەسیدەى پەخشان دەربچین؟ ئەو پرسیارە ئیشكالئامێزە یەكێكە لە پرسیارە ئاڵۆزەكانى پێشەكىی كۆمەڵە شیعرى (لن). بە برِواى من ئەو پرسیارە تەمومژاوییە! دەمەوێ‌ بڵێم دەكرێ‌ لە برى (ئایا) بە (چۆن) پرسیارەكە راست بكەینەوە: چۆن لە قەسیدەى پەخشان دەربچین؟ ئەگەرچى پرسیارى دووەمیش مەرج نییە ڕاست بێت، بەڵام لەگەڵ پەیبردن بە قەسیدەى پەخشان زێتر دەگونجێت‌. پرسیارى دووەم پرسى تایبەتمەندى و تاكگەرایى لەخۆدا هەڵگرتووە. ئونسی ئەلحاج پرسیارى یەكەم بە (نەرێ‌) وەڵام دەداتەوە: نەخێر ناتوانین لە قەسیدەى پەخشان دەربچین. لە پشت ئەو وەڵامەشدا پڕەنسیپێكى چەسپاو هەیە، ئەویش ئەوەیە كە بنەماى شیعر پەخشانە! پرسیارى یەكەم پێمان دەڵێت قەسیدەى پەخشان بە پەخشانەوە بەندە و دەكەوێتە ژێر كاریگەریى جۆرەكانى وەسف و ناونانەوە، بەڵام پرسیارى دووەم ئەو پرسیارەى لێرەدا هەوڵى فۆرمەلەكردنمان داوە پێمان دەڵێت قەسیدەى پەخشان بنەماكەى لەسەر پەخشان نەچەسپاوە، بەڵكە قەسیدەى پەخشان بنەماكەى شیعرە، دواجاریش دەمەوێ‌ تۆخترى بكەمەوە و بڵێم پەخشان ڕەگەزێكە لە ڕەگەزەكانى شیعر… شیعرى داهێنەرانە هەموو ڕەگەزەكانى قەسیدە و پەخشان لە ئاستێكى باڵادا خەلق دەكات، داهێنانیش لە ئاستە باڵاكانى زماندا دەدۆزێتەوە.

كەواتە لەنێوان شیعر و پەخشان مەسافەیەكى ئیستێتیكى و دەربرِینێكى بەرفرەوان هەیە، وەك چۆن مەسافەیەكى جوانى لە وەرگرى جۆراوجۆردا دروست دەكات. بەو مانایەش دەشێ‌ پرسیارى ئونسی ئەلحاج: ئایا دەكرێ‌ لە قەسیدەى پەخشان دەربچین؟ مەبەستى لە پەخشانێك بێت، كە مەسافەیەك لە شیعر نزیك دەبێتەوە.

(5)

شیعرى ئونسی ئەلحاج ڕووتە وەك ئادەم و حەوا بەر لەوەى لە بەهەشت دەربكرێن، وشە ڕووتەكانى بێ‌ ئەوەى هەست بە شەرم بكەن، ڕووبەڕووى دنیا دەبنەوە، هەموو وشە ڕووتەكانى لە قەسیدەكانیدا سەر بەرزانە دەوەستن، بێ‌ ئەوەى خۆیان بە جوانكارى خەریك بكەن، بێ‌ ئەوەى خۆیان دەمامك بدەن، هەر تەنها بە ڕووتى سەما دەكەن، بێ‌ ئەوەى كراسى خوازە و چوارشێوى ڕەوانبێژى بپۆشن! وشەكان لەو مانایانە دەردەچن، كە ئێمە دەیانزانین، ئونسی ئەلحاج لەنێوان شیعر و خۆشەویستى، یەكەمیان بە گوتنى بێدەنگ دادەنێ‌ و دووەمیان بە كردار. ئەو چەند شیعرەى ئونسی ئەلحاج بە بێدەنگى بخوێننەوە:

پلان

لەنێوان دارسنۆبەرەكاندا هاوارت دەكرد، باى دەنگت بەرەو ناخم دەهات، بێدەنگی هەڵگرتبوو

خۆت لە پەنا دارسنۆبەرەكاندا حەشاردابوو، دەگەمە هاوارت، دەگەرِێمەوە بۆ ئەوەى نەمبینیت

لەنێوان دارسنۆبەرەكاندا هاوارت دەكرد، ئازیزەكەم وەرە

من لە پەنا دارسنۆبەرەكان بووم، بۆ ئەوەى نەمبینى، لە هیكەوە بەرەو ڕووت دەبمەوە، تۆ ڕادەكەى.

سەرچاوە:

*أنسی الحاج، دیوان (لن )- المقدمە.ط3. دار الجدید. بیروت 1994 ص27..

تا بەیانی و نیوەی بەیانی

I

بۆتۆ دەرگا كراوەیە—

لە بەیانییەوە تا بەیانی،

بەیانی و نیوەی بەیانی.

II

بە جلەكانتەوە لەسەر گردەكە دانیشتوویت.

باران دەبارێ، تەڕ دەبیت.

مارەكە دەخشێ، و لەسەر گردەكە وەك شمشێر دەچەقێ.

هەناسەتان توند دەبێت.

III

ڕەنگی دەمت بۆنی سێوە.

IV

كاتژمێر شەوە—دوای شەو و نیوەی شەو.

ماڵی خۆشەویستەكەم لە بان شەوە.

ژوورێكی ماڵەكەی لە ناوەڕاستی شەوە.

لەوێوە بۆم دەڕوانێ، نامبینێ.

بۆ ئەو شوێنە دەچێ كە من بۆی دەچم، نامبینێ.

ڕووناكی دەكاتەوە، نامبینێ.

لە پاشان ئیتر دەخەوێ،

خەون بە پەنجەرەوە دەبینێ،

و دەترسێ با بیگرێتە خۆی.

V

چاو لە تاریكایی بكە؛

تێدەپەڕم، دەنگت پڕ دەكەم لە دەنگم.

دەنگت—لە گەروومەوە دێ—

شیرین، شیرین وەكو مێوژ.

سەرچاوە:

أنسي الحاج: ماذا صنعت بالذهب؟ ماذا صنعت بالورد؟ دار الجدید، طبعة ثانیة، بیروت- 1994. ص51-52.

هەولێر 8/4/2026

The post شاعیرى نەفرەتلێكراو appeared first on ژنەفتن.