لە یەکێک لەو شەوانە
ئەوە شەو بوو پیشانی دام ئارامترین پیاسە پیاسەی ئەو شەقامانەیە ئۆتۆمبێل لێیان تۆراوە شەو بوو فێری کردم هێورترین بیرکردنەوە لە دوای نووستنی ژن و مێردەکان لە دایک دەبێت هەر شەویش بوو بۆی سەلماندم مۆسیقا لە خامۆشیی شەودا چێژبەخشترینە شەو درەنگ هاتە تەمەنمەوە لە ڕۆژدا هێند ژیابووم هێندەی کتێبخانەیەکی گشتی شت فێر ببووم لە خەڵکییەوە تەوقەکردن…
دەیخوێنمەوەکاتێک شاعیران بێدەنگی هەڵدەبژێرن
لە دەوروزەمانێکدا کە ئاخاوتن و بەکارهێنانی بەردەوامی زمان زۆر جێی تەنیوە، هەر لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن و مۆبایلەوە بێت کە سیخناخن بە هەواڵ و فیلم و زنجیرە و تۆماری ڕۆژانەی ژیانی خەڵکی، هەتاوەکوو ترنجانی زیاتر و زیاتری دانیشتووان لەنێو شارەکان و بەوەش بەریەککەوتنی بەردەواممان بە قسەکردنی کەسانی دی لەنێو پاس و لە ئۆفیس و لە بازاڕ…
دەیخوێنمەوەڕۆژێک
کەوتوومەتە ڕۆژێکی هەفتەوە ناوی خۆیم پێناڵێت گرنگ نییە ڕۆژی کارکردنە یاخود پشوو دواجار مرۆڤ پێویستی بە مەلەیە لە زماندا پێویستی بە ڕاکردنە پێویستی بە پشیلەیە پێویستی بە لەفەیە پێویستی بە باڵندەیە منیش پێویستم بەوەیە گوێ لە ڤیڤاڵدی بگرم کەوتوومەتە گەڕەکێکەوە ناویم بیرچۆتەوە گرنگ نییە لە باکوور یاخود باشووری شارە دواجار خۆر هەڵدێت و بێدار دەبینەوە…
دەیخوێنمەوەدەربارەی گەڕۆکبوونی مرۆڤ
لهنێو ئەو هەوڵانەی بۆ پێناسەکردنی مرۆڤ دراون، مرۆڤ وهك ئاژهڵێكی كۆمهڵایهتی، مرۆڤ وهك خاوهنی زمان، مرۆڤ وهك خاوەنی هۆشمهندی و مرۆڤ وەک هونەرساز و ئامێرساز، هەوڵێکی جودا لەو تێڕوانینەیە هەیە كه مرۆڤ وهكوو گەڕۆکێک دهبینێت، وەکوو بوونەوەرێکی جێ بە خۆ نەگرتوو، وەکو زیندەوەرێک کە شوێنگۆڕین هەم مەرجی مانەوەیەتی لە ژیاندا هەم پێشمەرجی تێگەیشتنییەتی لە ئازادی.…
دەیخوێنمەوە