چێژی دەرگا
پاشاکان دەست لە دەرگا نادەن. ئەوان لەم چێژە بێبەشن: چێژی پاڵنان بەو تەختەدارە زەبەلاحە ئاشنایەی بەردەمیان، بە نەرمی یا بە توندی، سووڕانەوە و داخستنیان- لە باوەشکردنی دەرگا. چێژی بەدەستگرتنی دەسکی سیرامیکیی سکی یەکێك لەو ڕێگرە بەرزانە؛ ئەو هەڵپژانە خێرایەی، بۆ ساتێك، ڕێی لێ ئەگرێ، کاتێ چاو ئەکاتەوە و هەموو بەدەنی لە کەشێکی نوێدا خۆی ئەگونجێنێ.…
دەیخوێنمەوە