خودا
ڕێبوارێكی خومار و بەختیارم لە شەقامی تۆدا خۆر لەسەر ناوچەوانم ماوەتەوە هەزار جیهانی تێدا درەوشاوەیە هەزاریش شاراوە هەموو خواستێكی خۆم لەبیر كردووە تەنیا بیر لە ئەستێرە گوێڕایەڵەكانی تۆ دەكەمەوە لە زاتتدا بوێر دەژیم و مۆسیقای تاسەم لێ دەتكێت مەیەكم ناسی و خواردمەوە واتای تاهەتایی دامێ تاهەتایی تەواوی هەقیقەتە نەناسراوم پێ دەناسێنێ و خۆم تێدا زیندوو…
دەیخوێنمەوەگەردوونی یەكەم
پێشكێشە بە شاعیرە لاوە‌كان مرۆڤی شاراوەبین لە هونە‌ری شێوازدا فۆرمێكی زمانییە. لە وردبوونە‌وە لە ناخی خۆمدا، دوو پانتایی بێ‌سنوور: بە‌هە‌شت و دۆزەخم وێناكرد. هە‌وڵدان بۆ ناسینی ئە‌م دوو پانتایییە حوكمڕانی لە بیركردنە‌وە‌ی مندا بە‌ڕێوە‌دە‌با. دۆخی گشتی و بە‌ها و ناوەڕۆكی مرۆڤ و جیاوازییە‌كانم تێدا ناسی. جیاوازی بە مانای بیناكردنی مرۆڤ و كۆمە‌ڵگا، بێ بوونی كولتووری…
دەیخوێنمەوەدهنگ
برین و بڕین برین ده‌ڵێی مانگی پڕه به‌سه‌ر ڕێگای نیوه‌چۆڵ كراوه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر دژوارییه‌كان داده‌هێنێ و په‌نجه‌ی گه‌رم ده‌بن گه‌رمایی په‌نجه گۆرانیی هێمنی و بیره‌وه‌ریی زه‌وییه به سوپای دۆڕاو شه‌ڕناكات *** بڕین به‌دوات دادێ بڕوای به ڕۆیشتن نامێنێ و ده‌رگات له‌دوا داده‌خا چرای سێبووریت ده‌كوژێنێته‌وه به‌ده‌نگێكی برووسكه‌دار ده‌تخاته چاوه‌ڕوانییه‌كی سارده‌وه بۆر و بۆڕ سۆفه له‌ناو…
دەیخوێنمەوە