سەردار حەمەڕەش, Author at ژنەفتن
خواوەندی بۆبۆ و سێکس و پێکەنین
دێمێتێر (Demeter) بە مانای دایکی زەوی دێت، لای یۆنانییەکان خواوەندی کشتوکاڵ و زەوییە. دێمێتێر لە کاتێکدا بەدوای کچەکەیدا دەگەڕێت و نایدۆزێتەوە، زۆر بێهیوا و خەمگینە، بە هۆی خەمگینییەکەیەوە وشەکەساڵی هەموو جیهانی گرتووەتەوە. دەگاتە لای خواوەند و لە هەمان کاتدا خزمەتکار؛ بۆبۆ (baubo) (بۆبۆ بە مانای دایەن دێت، بەڵام ناوەکەی بە مانای سێکسی مێینەش دێت)، بۆبۆ دڵنەواییی دێمێتێر دەداتەوە و بە دەوریدا دێت، هەر خواردنێک بۆ خواوەندی دێمێتێر پێشنیار دەکات، نایخوات و دڵی نایبات، دواجار بۆبۆ بە گوێچکەیدا دەچرپێنێ و پاشان کراسەکەی هەڵدەداتەوە و ناوگەڵی پیشانی دێمێتێر دەدات، بە بینینی ئەو دیمەنە دێمێتێر دەکەوێتە پێکەنین و دەست دەکات بە نان و ئاو خواردنەوە و بەو هۆیەوە جیهان لە وشکەساڵی ڕزگاری دەبێت و دەبووژێتەوە، گەڕی وەرزەکان وەک خۆیان دەست پێ دەکەنەوە. هەرچەندە نازانرێت ‘بۆبۆ’ چ وتەیەکی چرپاندووە بە گوێی دێمێتێردا، بەڵام خواوەندی ‘دێمێتێر’ ڕزگار دەکات لە خەمگینی. ئیتر لەو ڕۆژەوە بۆبۆ وەک ژنێکی لنگ بڵاوکراوە پیشان دەدرێت، ئافرەتێکی تۆزێک ناپەسەند، لە هەمان کاتدا خۆشەویست؛ دەموچاوێک لەسەر شانی و کوزێک لەبری دەم و لێوی.
بۆبۆ وەک ژنێکی پیرۆز و شفاکەر و شۆخیکەر و باوانمان دەناسرێتەوە. ئەم میتۆلۆژییە پاڵنەرە بۆ ئازادکردنی ژنان، بە دانس و پێکەنین و ئازادیی سێکس و مردنیش وەک سایکلێک، هەروەها هاندەری مێینەیە بە قبوڵکردنی ژیان بەبێ ترس. وەک ئەوەی بۆبۆ بە گوێی دێمێتێردا بە چرپە باسی هۆکاری هەقیقەتی خەمگینی ئەوی کردبێت، دەستی خستبێتە سەر جەوهەری خەمگینییەکەی، به هەڵدانەوەی کراسەکەی ئەو هەقیقەتەی تەقاندبێتەوە، بۆیە دێمێتێر بەئاگا دەبێتەوە و دەژیێتەوە.
پەیکەری بۆبۆ
لە میتۆلۆژیدا، تێمی لەدایکبوونەوە و ژیانەوە، بەستراونەتەوە بە ئێرۆتیزمەوە، وەک لەدایک بوونی دیۆنیزۆس دوو جاران. هەروەها وا هەست دەکەین هەندێک بیرۆکەی ئەم میتۆلۆژییە بە ناڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سەفەرەکەی خواوەندی “ئینانا“وە؛ سەفەرەکەی ئینانا بۆ جیهانی ژێر زەوی؛ جەهەنم، بەستنەوەی وشکەساڵی بە مردنی ئیناناوە، خواوەندی ئیناناش وەک خواوەندی خۆشەویستی و سێکس بە  ژیان و بووژاندنەوە.
چیرۆکی دێمێتێر و بۆبۆ زۆر کۆنترە و بە چەندەها جۆری جیاواز لە ڕابردوودا گێڕدراوەتەوە، یەکێک لەوانە؛  گوایە ‘دێمێتێر’ وازی لە خواوەندەکان هێناوە و لەگەڵ پیاواندا هێشتا پەیوەندی نەبەستووە و سەری خۆی هەڵگرتووە وەک دێوانە، بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەبێ وچان ڕێگای دەشت و دەری گرتووەتە بەر. هیلاک و ماندوو، نە خۆی شوشتووە، نە خواردنی خواردووە. لە تەنیشت بیرێکەوە دادەنیشێت، پاشان کچی پاشا دێت بە پیریەوە و دەیبات بۆ لای شاژن کە تازە زاوە و کوڕێکی بووە، شاژن بە بنینیی خواوەندی دێمێتێر هەست بە تەزوویەک و موچڕکەیەکی پیرۆز و غەوارە دەکات بە جەستەیدا تێپەڕ دەبێت. دەستوبرد لە بەری هەڵدەستێ هەتا جێگاکەی بۆ خواوەند چۆڵ بکات، بەڵام دێمێتێر لە شوێنی خۆی ناجووڵێت و بە پێوە دەمێنێتەوە بەبێ قسە، بۆیە شاژن کورسییەکی بۆ پێشنیار دەکات، کورسییەکە بە پێستێکی سپیی مەڕ داپۆشراوە، ئینجا  دێمێتێر دادەنیشیت، بەڵام هەر بەبێ دەنگی و بە خەمگینی دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی شاژن بە قسە خۆشەکانی دەیخاتە پێکەنین و زەق و شەوقەوە.
فرۆید باسی دێمێتێری کردووە لە کاتێکدا باسی کچێکی دەروون شێواو دەکات، گوایە ئەو کچە وێنە و بیرۆکەی وابەستەی هەبووە، هەر دەمێک باوکی بینیوە هاتووەتە ژوورەکەیەوە، بیرۆکەیەک بە هزریدا تێپەڕیوە، ئەویش وشەی ڤاتریارش(Vaterarsch)ە و بە مانای (باوک سالار) دێت، بەڵام بە ئەڵمانی (ئارش،  arsch) بە مانای (قوون) دێت، وەک ئەوەی بڵێین ( باوک- قوون)، ئەو وشەیە وەهای لێ دەکرد باوکی وەک بەشێک لە ناوەرۆکی لەشی ببینێت، بەبێ سەر و دەست و قاچ و سینگ. (ئۆرگانی زاوزێی دیاری نەکراوە، ڕووکەشی دەموچاوی لەسەر زگی بووە) وەک بۆبۆ.
فرێدریک نیچەش کاتێک لە کۆتاییی ژیانیدا ئاشنایی بە چیرۆکی بۆبۆ و دێمێتێر پەیدا دەکات، لەو ڕووەوە دەڵێت: “دەبێت زیاتر ڕیز لە شەرمنی بگرین، کە سروشت خۆی تێدا دەشارێتەوە بە مەتەڵ و دوودڵی جۆراوجۆرەوە. پێدەچیت هەقیقەت ژنێک بێت کە پاساوی هەیە بەوەی کە پاساوی ئاشکرا نەکات. خۆ ئەگەر بە یۆنانی بدوێین، ئەو ژنە ناوی بۆبۆ نییە؟”
لێکدانەوەی زۆر بۆ ئەم وتەیەی نیچە کراوە، نیچەیەک کە لە بەرەی دیۆنیزۆس بووە، مەبەستی چییە کاتێک دەڵێت، پێدەچیت هەقیقیەت ژنێک بێت پاساوی هەیە خۆی ئاشکرا نەکات ؟ نیچە کە بەڕاشکاوانە دەڵیت: “ئا، هەقیقەت؟ هەقیقەت ناناسیت؟ ئایا تەقینەوە نییە بە ڕووی شەرمنیمان؟”
بە هەمان شیوە هەڵدانەوەی ڕۆبەکەی بۆبۆ چەندەها لێکدانەوەی بۆ دەکرێت؛ ئایا بۆبۆ مەبەستی پیشاندانی سێکسی بووە، یان زگی، یاخود هەندەک لێکدانەوە باسی ئەوە دەکەن کە گوایە بۆبۆ ‘سەمای سک’ی کردبێت. ڕاستە بۆبۆ ڕۆبەکەی لە بەردەم نێرینەیەکدا هەڵ نەداوەتەوە کە گشت مانای ئاکتەکە دەگۆڕێت، بەڵام بە هەڵدانەوەی ڕۆبەکەی شتێکی شاراوەی واڵا کردووە بۆ دێمێتێر؛ هۆکاری خەمگینیەکەی، واڵاکردنی هەقیقەتێکە بە بەزاندنی سنوور. بەڵام زمان و دووان و پێکەنین، دەنگی چەپێندراوی هەوەسن، سەرچاوەی هەوەسیش ئارەزووی سێکسوێلە، پێوسیتمان بە فرۆیدیش نییە هەتا بۆچوونەکانمان بسەلمێنین، ئەگەر نا هەرگیز دینەکان ڕەچاویان لە پێکەنینی ئافرەتان نەدەکرد وەک کارێکی  ناپەسەند. هەرچۆنێک بێت کاتێک بۆبۆ ڕۆبەکەی هەڵ ئەداتەوە بە مەبستی واڵاکردنی شتێکی شاراوەیە کە بۆتە هۆی خەمباری دێمێتێر. بە سنوور بەزاندن، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی پێکەنین بەزاندنی سنوورە، واتە بە واڵاکردنی ئەو هەقیقەتە خواوەند دەهێنێتە پێکەنین. هەروەها لە دەقە پێشووەکاندا باسی دێمێتێر کراوە کە هێشتا پەیوەندیی دەگەڵ پیاواندا نەبەستووە لەوەتەی لە خواوەندەکان جودا بووەتەوە، بێشک ئاکتی سێکسوێلیش کە زایینی لێ دەکەوێتەوە سەرچاوەی هەوەسە، دەبنە هۆی بە دینامیک کردنی مرۆڤایەتی کە پێێ دەڵێین؛ ژیان، بۆیە دێمێتێر کە خەمگینە و جیهانیش بەو بۆنەیەوە تووشی وشکەساڵی بووەتەوە جارێکی تر دەژیێتەوە.
هەرچۆنێک بێت بە پەیکەری بۆبۆ شکڵێکی نێرتکمان داوە بە ئۆرگانی مێینە، شکڵێکی بەهێز، دەموچاوێک بە سێکسی مێینە، کە گوزارشت لە سێکسوالیتێ و جەوهەری ژنمان نیشان دەدات، ئەم شکڵەش لە دەرئەنجامی ئەو ئاکتە ڕزگارکەرەی ‘بۆبۆ’وە ئەفرێندراوە.
کاتێک پەیکەرتاشی بە ناوبانگی فەرەنسی “ڕۆدان“، لە کۆتاییی سەدەی نۆزدە، پەیکەری ژنێکی لنگ بڵاوی، دروست کرد بە مەبەستی زیاتر سنووربەزاندن لە واڵاکرنی جەستەی مێینە، لە سەردەمی خۆیدا وەک کارێکی هونەری غەوارە و خراپ و ئابڕووبەر ڕەچاوی لێ دەکرا، بۆیە  بوو بە هەڵا لە پاریس. وامان دەزانی هونەرمەند ئیلهامی لە تابلۆکەی مانێ وەرگرتبوو، تابلۆی “خوان لە سروشتدا” هەتاوەکوو بەربەرەکانێی ئەو بکات لە ڕووتکردنەوەی جەستەی مێینە و زیاتر سنووربەزاندن، بەڵام ڕۆدان خۆی لەو سەردەمەدا خاوەنی پەیکەرێکی ‘بۆبۆ’ بوو؛ پەیکەرێکی یۆنانی بۆبۆی بە نرخێکی زۆر گرانبەها لە بازاڕدا کڕی بوو، بێشک لەژێر کاریگەریی ئەو پەیکەرەدا، ڕۆدان پەیکەری ئەو کچە لنگ بڵاوەی کردووە کە بووە یەکێک لە پەیکەرە بەناوبانگەکانی سەردەمی مۆدێرن.
پەیکەی بۆبۆ، پەیکەرتاش رۆدان (١٨٤٠-١٩١٧)
تێمی سێکس و ئێرۆتیزم دەمانبەنەوە سەر چەمکی پێکەنین، بۆیە لە میتۆلۆژی بۆبۆ و دێمێتێردا پێکەنین بەستراوەتەوە بە هەڵدانەوەی ڕۆبەکەی بۆبۆوە، بە پیشاندانی ناوگەڵی، پیشاندانی ئەوەی شاراوەیە، بەزاندنی سنوور، لەبەر ئەوەی پێکەنین بەشێکە لە ئێرۆتیزم و بەندە لەسەر سنووربەزاندن وەک ئێرۆتیزم.
هەر بۆیەش لە دینی مەسیحیدا پێکەنین وەک کارێکی شەیتانی و جادووگەری و دەرخستنی دان وەک دڕندەی و هەوەسی سێکسی بینراوە، کەنیسە دژی میتۆلۆژی یۆنانی وەستاوەتەوە کە جێگایەکیان بۆ پێکەنینی ژنان تەرخان کردووە، ئەوان بەپێچەوانەوە هەردەم سەرزەنشتی ژنانین کردووە پێنەکەنن، ئاگاداری خۆیان بن لە کاتی پێکەنیندا.
خۆ ئەگەر دینەکان بە ڕاستەوخۆ ڕیگریان لە مێینە کردووە ئەوا ئاکتی پێکەنین لە دەرئەنجامی ڕووداوێک یان شکڵێکەوە دێت کە سنووری مۆراڵ و قانونی بەزاندبێت وەک ڕۆبەکەی بۆبۆ، بە مەرجێک تراژیک نەبێت، بۆیە لە دەروونی مرۆڤدا پێکەنین گوزارشت لە ئازادی و هەوەسی سێکسی دەکات لەبەر ئەوەی ئێرۆتیزم بەگژداچوونەوەی مردنە بە واڵاکردنی هەوەسی سێکسی. سەرنجیشمان داوە کاتێک ژنانی دێهاتی لە کوردستان لە بەردەم پیاواندا یان بێگانەیەکدا پێدەکەنن، بە خۆڕسکانە دەست دەگرن بە دەمیانەوە، فەقیانەکەیان دەگرن بە دەمییانەوە، وەک ئەوەی سێکسیان دابپۆشن، ئەم هەڵسوکەوتەش لە ئەوروپا باو بووە بە جۆرێکی تر. هەتا ئەم سەردەمەش لە هەندەک خێزانی بۆرژوازیدا ژنان بە ئاگادرییەوە پێدەکەنن؛ هەوڵ دەدەن شادییان بە پێکەنینێکی شەرماوی و شاراوە پیشان بدەن، بەبێ ئەوەی بدەنە قاقای پێکەنین و ددانیان پیشان بدەن، هەروەها سەرنجمان داوە لە کوردستان نەک پێکەنین بەڵکوو ژنان هەڵپەڕکێیەکی تایبەتیان هەیە کە ڕێگایان پێ نادات زۆر جەستەیان بە ئازادی بجووڵینن، چونکە سەما و جەستە جووڵاندنەوەش هەر گوزارشت لە ئازادی و هەوەسی سێکسی دەکات، بۆیە کاتێک ژنێک دەبینین بە ئازادی هەڵدەپەڕێت و شادە، هەوەسی خۆی بە جەستە دەنوێنێت، ئەگەر ئەو دیمەنە هەوەسمان دەهرووژێنێت، ئەوا لە کۆمەڵگەدا بە کارێکی ناڕەوا ڕەچاوی لێ دەکرێت لەبەر ئەوەی ناڕەوایە و گوناهە ژنان ئارەزووی سێکسوالیتێی خۆیان ئاشکرا بکەن، لەبەر ئەوەی هەموو پێکەنینێک وەک هەڵپەڕکێ و جووڵاندنەوەی جەستە بە ئازادییەوە بەستراونەتەوە بە هەوەسی سێکسییەوە.
هەر بۆیەش لە تابلۆکاندا نەدەبووا پێکەنین و ددان پیشان بدرێت، ددان وەک ڕەمزی سێکسوالیتێ و بەزاندنی سنوور دەبینرا، بەڵام خزمەتکار و کەسانی هەژار بۆیان هەبووە پێبکەنن، چونکا ئەوان لە چینی خوارەوە بوون، هەر بەو پێیەش کەسانی نزم بوون، سەرزەنشتی کچانی بۆرژوایان کردووە لە کاتی پێکەنیندا دەستەسڕ بگرن بە دەمیانەوە، کەنیسە پەرتووکی بچکۆلەی ڕێنمایی بەتایبەتی لەسەر چۆنیەتی پێکەنین بەسەر ژناندا بڵاو کردووەتەوە. هەر بەو مەبەستەشە کە خواوەندی بۆبۆ، هەندەک جار بە خواوەند و هەندەک جاریشوەک خزمەتکار ناسراوە.
کۆنترین پێکەنین کە لە مێژوودا باس کرابێت، لە بایبڵدا باس کراوە.  پێکەنینی سارای خێزانی ئیبراهیمە لە بەردەم خودادا، لەبەر ئەوەی خودا شتێکی ناڕەوای بۆ پێشنیار دەکات؛ ئاخر چۆن ڕێی تێ دەچێت ئافرەتێک لە هەشتا ساڵیدا دووگیان ببێت؟ نە سووڕی مانگانەی ماوە نە چێژی جووت بوون؟ بەڵام یاڤێ پێی دەڵێت؛ ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ لایان و کوڕێکیان دەبێت، ئەو کارەش بۆ خودا گران نییە بۆیە نابێت پێبکەنێت. سارا لە ترسا نەرێنی دەکات لەوەی کە پێکەنی بێت، بەڵام یاڤێ پێداگری لەسەر دەکات و پێی دەڵێت؛
– نا، تۆ پێکەنیت.
هەرچەندە بایبڵ ڕوونکردنەوە نادات لەسەر  پێکەنینی سارا و ڕاستەوخۆ سارا خەتابار ناکات، بەڵام لە دیالۆگەکەدا هەست بە خەتابارییەک دەکەین لەلایەن ئێزدانەوە بەرانبەر بە پێکەنینی سارا.
دوو لێکدانەوە بۆ پێکەنینی سارا دەکرێت بەپێی تێکستی عیبری؛ خودا سوژەیەکی گەڵتەجاڕی هرووژاندووە، بۆیە سارای هێنایە پێکەنین.
بەڵام پێدەچێت پێکەنینی سارا پێکەنینێکی خەمگینی بێت، بەوەی کە ئەو ئارەزووی جووت بوونی نەماوە. پێدەکەنین هەتا خەمگینی نەمانبات بۆ خۆی وەک دێمێتێر. پێکەنین دژی خەمگینی و مردنە. هەر بۆیەش خواوەندی دێمێتێر چاک دەبێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دێت. ئێرۆتیزم بەرپەرچدانەوەی مردنە.
بۆیە ئەو ژنانەی کە پێدەکەنن و دانس دەکەن، وەک کەسانی پەتیارە و بێ پەرەوەردە ڕەچاویان لێ کراوە، هەر بە هەمان مەبەست کچانی لەشفرۆش دەم بە پێکەنینن، هەتا بۆ مشتەرییەکانیان بسەلمێنن کە ئەوان هەوەسی سێکسیان هەیە، لەبەر ئەوەی ئاشکرایە کە ئێمە سێکس لەگەل مردندا ناکەین، بەڵکوو بەگژیدا دەچینەوە، هەر بەو مەبەستەشە لە داستانی گیلگامێشدا ئەو کچەی کە ئەنکیدو ڕادەهێنێت و ڕازی دەکات لەگەڵیدا بڕوات بۆ شاری ئور و ببێتە کەسێکی شارستانی، ناوی “خانمی خۆشیە”، بەڵام لە هەموو وەرگێڕانە عارەبی و کوردییەکاندا لەبری وشەی “خۆشی”، “خۆشیدەر”یان بە ئاوەڵناو داناوە، نەک بە ناو. من زیاتر ڕام لەگەڵ ژۆن بۆتێرۆیە کە باوەڕی وایە کە ناوی ئەو کچە زیاتر نزیکە لەو ناوەی کە لە ساڵانی شەستدا لە فەرەنسا بەکار دەهات بۆ ئافرەتی لەشفرۆش. فەرەنسیەکان لەبری (prostitué) دەیانگوت (filele de joie ) بە واتای “کچی خۆشی”، نەک “خۆشیدەر”. وشەی خۆشی لێرەدا تەواو بە پێچەوانەی خەمگینییەوە هاتووە. “فی دو ژوا” وشەیەکی لێکدراوە و ناوێکیان لێ پێک هێناوە.
کاتێک شارل گارنیێ، ئۆپرای پاریس دروست دەکات، کە ئێستاکە ئۆپرای پاریس ناوی ئەوی هەڵگرتووە، لە ساڵی ١٨٦٩دا، داوا لە پەیکەرتاش (ژۆن باتیست کارپۆ-Jean Baptiste Carpeaux) دەکات پەیکەرێک دروست بکات لەسەر تێمی دانس بۆ دیواری بەردەمی ئۆپرا، ئەویش پەیکەرێک دروست دەکات بە ناوی دانسەوە؛ کوڕێکی گەنج خەریکی تەمبور ژەنینە و بە چواردەوریدا چەند ژنێکی دیۆنیزۆسی بە ڕووتی و بە پێکەنینەوە دانس دەکەن بە دەوری ا. هەر بە بینینی ئەو پەیکەرە، دەبێتە هەرا و کۆکردنەوەی واژۆ دژی ئەو کارە و شەوێک چەند کەسێک بۆیەی ڕەش دەڕێژن بەسەر پەیکەرەکەدا کە هەتا ئەم سەردەمەش شوێنی ئەو بۆیە ڕەشە دوای پاکردنەوەش بە پەیکەرەکەوە هەر دیارە. ناچار پەیکەرەکە دەبرێتە مۆزەخانەی لۆڤەر و پاشان بۆ مۆزەخانەی ئۆرسای لە پاریس.
پەیکەری سەما (١٨٦٩) پەیکەرتاش ژان باتیست کۆرپۆ(١٨٢٧-١٨٧٥)
دەبێت ئەوە بوترێت کە ئاکتی داپۆشینی ئیشتار بە ڕۆبەکەی لە سەردەمی بابلیدا ئاکتێکی سیاسی بوو، ئەگەر هونەرمەندەکان لە سەردەمی ڕێنیسانسەوە بە تابلۆی شانۆیی بایبڵ و پاشان لە سەردەمی ئەمریسیۆنیستەکاندا بە واقیعی بەربەرەکانێیان دەکرد لەسەر دادڕینی ڕۆبەکەی ئیشتار و ڕووتکردنەوەی ژنان، ئەم دیاردەیەش لەگەل مۆدێرنیتێ و لە سەردەمی پیشەسازیدا دەستی پێ کرد، لەبەر ئەوەی نەماندەتوانی هەنگاوێک بچینە پێشەوە بەبێ ئەوەی بازنەی ئازادیمان فراون نەکەین، ئازادیش لە ناوگەڵی داپۆشراوی ئینانادا بوو، بۆیە کاری هونەمەندان دادڕینی ڕۆبەکەی ئەو بوو، هەتا بتوانین لە و دەروازەیەوە بچینە ژیانێکی نوێوە، بگەینە زانین (مەعریفە).
چونکە لە ئیفلاتونەوە هەتا سانتۆگوستان و فرۆید، هەوەسی هەژێنی مرۆڤ بەسەر سێ قۆناغدا دابەش کراون؛ قۆناغی پوختی کە ڕاستەوخۆ بە ئاکتی سێکسوالیتێدا خاڵی دەبێتەوە، قۆناغی ئەگرێسیڤیتێ و پاشان گەیشتن بە مەعریفە، واتە وەرگێرانی هەوەسی هەژێن لە خودا بۆ زانین، بەڵام ئێمە ناتوانین بگەینە بە زانین ئەگەر ئینانا داپۆشرابێت واتە ئەگەر ئازادیمان لێ زەوت کرابێت، لەبەر ئەوەی خود سنووردار کراوە، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵات ڕوو دەدات؛ تاکی ڕۆهەڵاتی لە بازنەدا دەسووڕێتەوە، سەری دەکێشێت بە ناوگەڵی ئیشتاردا. ڕوانگەی نەماوە دەبێت بە کوزی ئیشتاردا تێپەڕێت، بۆ گەیشتن بە زانین، گەیشتن بە هەقیقەت بە جەوهەر. بۆیە داپۆشینی ئیشتار کارێکی تەواو سیاسی بوو، بە مەبەستی شاردنەوەی هەقیقەت بوو.
سەرچاوەکان :
دۆکیومەنتەری تەلەڤزیۆنی فەرەنسی بەناوی؛ پێکەنین.
وتاری : Monique Broc-Lapeyre بە ناوی؛ بۆچی بۆبۆ دێمێتێری هێنایە پێکەنین؟
(Pourquoi Baubô a-t-elle fait rire Déméter)
The post خواوەندی بۆبۆ و سێکس و پێکەنین appeared first on ژنەفتن.
سەپۆرت و سورفاس دواهەمین بزووتنەوەی هونەری لە مێژووی مۆدێرنی فەڕەنسادا
دواهەمین بزووتنەوەی هونەری ساڵی ١٩٦٩ لە فەرەنسا بە ناوی Supports/Surfaces بە واتای “هەڵگر و ڕووبەر”، هەڵگر بە مانای ئەو چوارچێوەیە دێت کە قوماشەکەی لەسەر چەسپ دەکرێت، ڕووبەریش قوماشی سەر چوارچێوەکەیە. بە زمانی ئەکادیمی بەم ڕووبەرەی کە نەخشی لەسەر دەکرێت دەڵێن؛. Espace picturale واتە شوێنی نەخشکردن، ئەو ڕووبەرەیە، ئەو ئێسپاسەیە شکڵ و باس تیایدا وەک لەسەر شانۆیەک دەچنە ڕەهەندێکی ترەوە، شکڵەکان بەرگێکی تر دەپۆشن، بە هەقیقەتێکی ترەوە خۆیان نمایش دەکەن. ئەگەر نەخشەکە بە خۆڕسکانەش کرابێت ئەوا بە ئاگاییەوە هەڵبژێراوە لە لایەن هونەرمەندەوە.
هەڵگر و تەخت
لە سەدەی ناوەڕاستەوە هەتا ئەمڕۆ ئەم تەکنیکە بەکار هێنراوە بۆ هەڵواسینی تابلۆ لە کەنیسە و لە ماڵاندا، لەبەر ئەوەی ڕەسم وەک پەیکەر خاوەنی سێ ڕەهەند نییە، خاوەنی بارستایی نییە و ناتوانێت بە سەربەستی بوونی هەبێت وەک پەیکەرێک، بۆیە پێویستی بە هەڵگر(Supports )ێک هەیە و هەروەها بە ڕووبەر( Surfaces)ێکیش هەیە بۆ وێنەکێشان. لە کوردستان چەند دەستەواژەیەکی لاتینی بەکار دەهێنن، بەڵام من لێرەدا وشەی هەڵگر بۆ Supports و ڕووبەر بۆ Surfaces و تەخت بۆ Backgraound بەکار دەهێنم.
تابلۆ بریتییە لە شکڵ و ڕەنگ و تەخت، هەموو ئەمانە خۆیان لەسەر ڕووبەرێک دەبیننەوە. وێنەکێشانی شکڵ و تەختێک لەسەر ڕووبەرێک بە ئۆتۆماتیکی سوژە دەگرێتە خۆی، بۆ نموونە مرۆڤێک لە ژوورێکدا، سێوێک لە دارستانێکدا، سێوەکە شکڵە و دارستانەکە دەبێتە تەخت، پەیوەندییەکی دیالەکتیکی هەیە لەنێوان سێوەکە و دارستانەکەدا پەیوەستە بە هزری هونەرمەندەوە چۆن ئەو پەیوەندییە بەرجەستە دەکات، دەگونجێنێت، چیمان بۆ ڕاوەکردن دەکات. چۆنیەتیی وێنەکێشانی ئەو سێوە لەو دارستانەدا هزر و بۆچوونی هونەرمەندمان بۆ ناوزەد دەکات، هەقیقەتێکی ترمان بۆ واڵا دەکات لەژێر ئەو شکڵەی کە بە ڕووکەش خۆی دەنوێنێت. دوو شکڵیش بە تەنیشت یەکەوە لە پەیوەندییەکی دیالەکتیکدا سوژە پێک دەهێنن لەسەر تەختێک.
لە سەدەی بیستەوە لە ئەوروپا هەموو پێکهاتەکانی هونەری شێوەکاری درایە بەرپرسیار؛ بە بزووتنەوە سەرەکییەکانی وەک کوبیست، شکڵ درایە بەرپرسیار، بە سوریالیست سوژە، بە هونەری ئەپستراکسیۆن خۆ دەربازکردن لە فیگۆر بۆ گوزارشتکردن لە باسێک… تاد، تەنها پێکهاتەیەک کە نەدرابووە بەر پرسیار، هەڵگر و ڕووبەر بوون، بۆیە ئەم بزووتنەوەیە بە دواهەمین بزووتنەوەی هونەری دەناسرێت لەبەر ئەوەی دواهەمین پێکهاتەی هونەری وەک بەربەست دایە بەر پرسیار، دوای ئەم بزووتنەوەیە هیج کەرەستەیەک و باسێکی تر نەماوە نەدرێنە بەر پرسیار لە هونەریی شێوەکاریدا، خۆ ئەگەر تاوەتاو ناوێک دەنێن لە سەردەمێکی هونەری، ئەوا تەنها دووبارەبوونەوەی ئەو چەمکانەن کە لە ڕابردوودا بەرجەستە کراون و کەرەستەیەکی نوێ یان چەمکێكی نوێ  نادەنە بەر پرسیار، تەنها بۆ ناسینەوەی هونەری سەردەمێکە. ئەم هۆکارەشە کە زۆر لە خەڵکی بێئومێد دەکەن، وەک ئەوەی گەشتبینە بنبەست و لە کۆتاییی شارستانیەتەکەماندا خۆمان بەرانبەر بە دیوارێک بببینینەوە، خۆمان لە بەردەم بۆشایییەکدا ببینینەوە، بۆشاییش هەردەم جێگای ترسە بۆ شارستانیەتێک کە بە پایداری لە داهێنان و خۆ نوێکردنەوەدایە. بەڵام دەبێت ئەم بزووتنەوەیە وەک شکاندنی دواهەمین بەربەست وەربگرین بە مەبەستی بەخشینی ئازادییەکی تەواو بە هونەرمەند، لە هەمان کاتدا تیشک خستنە سەر ئەو کەرەستەیە کە تا ئەو ساتە نەدرابووە بەر پرسیار، هونەرمەند بەبێ ئاگایی و بە خۆکاری  بەرجەستەی دەکرد.
یەکەمین پیشانگای گروپی “سەپۆرت و سورفاس” لە ساڵی ١٩٦٩ لە مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن لە پاریس بوو. گروپی “سەپۆرت و سورفاس” کەرەستەکانی وێنەکێشانی ڕابردوویان دەدایە بەر پرسیار، واتە “هەڵگر و ڕووبەر”. دەتوانین بڵێین کە بزووتنەوەی “سەپۆرت و سورفاس” دواهەمین بزووتنەوەی هونەری ڕەچەشکێنی فەرەنسی بوو، دواهەمین  بزووتنەوە بوو لە مێژووی مۆدێرنیتێی فەرەنسا و هونەردا بۆ قوفڵدانی هەموو ڕەوتە هونەرییە مێژووییەکان.
مانیفێستی سەپۆرت و سورفاس
ئۆبژەی وێنەکێشان (تابلۆ)، وێنەکە خۆیەتی، پەیوەندی تەنها بەخۆیەوە هەیە، بانگی هیچ شتێکی تر ناکەن لە دەرەوەی خۆیان (بۆ نموونە، کارەکتەری هونەرمەند، مێژووی هونەر، بیۆگرافی هونەرمەند) نابێتە پەنجەرەیەک بۆ دەربازبوون، لەبەر ئەوەی ڕووبەر(سورفاس) بە لێکدابڕانی فۆرم و ڕەنگەکان دەکرێن، ڕێگرە لە بەردەم دەرهاویشتنی مەنتال یان بەلادابردنی خەیاڵی بینەر، وێنەکێشان ئاکتێکە لە خودا و لە گۆڕەپانەکەی خۆیدا دەبێت تەنگژی بنێیتەوە. بریتی نییە لە گەڕانەوەیەک بۆ سەرچاوە، نە پوختەییەکی بنەما، تەنها ڕووتکردنەوەی کەرەستەی وێنەکانە کە ئاکتی ڕەسمکردن پێک دەهێنێت. لێرەوەیە بێلایەنی کاری بەرجەستەکراو، بێبەشی لە گێڕانەوە و قوڵاییی پڕواتا.
وەک دەیخوێننەوە و سەرنج دەدەن مانیفێستەکە تەواو پێچەوانەی ئەو چەند پەرەگرافە بوون کە لەسەرەوە نووسیم بۆ باسکردن لە شکڵ و تەخت. ئەبێت ئەوە بوترێت کە لەم مانیفێستەدا سێبەری فیکرەی هونەری کۆنسێپتول هەست پێ دەکرێت لە بێلایەنی وێنەکێشاندا بۆ ئەفراندنی تابلۆیەک، بەڵام ئەوەی بزووتنەوەکە  پێداگری لێ دەکات گۆڕانکارییە لە هەڵگر و ڕووبەر؛ گروپی سەپۆرت و سورفاس، خۆیان بەوە پێناسە دەکەن، کە ڕەوتێکن دەوری ماتریاڵ بە گرنگ و دەخەنە ئاستی ئاکتی ئافراندن و کاری بەرجەستەکراودا؛ دەبێت هەڵگر و ڕووبەر بەشداری بکەن لە کاری بەرجەستەکراو، بە بێلایەن نەمێننەوە. بەڵام ئاکتی وێنەکێشان تەنها وەک سەرفکردنی وزەیەک دەبینن لە هونەرمەندا نەک ئاکتێکی مانادار بۆ گوزارشتکردن لە باسێک. وەک ڕامبۆ دەڵێت: “ئەکسیۆن ژیان نییە، جۆرێک لە بە فیڕۆدانی هێزێک، تووڕەبوونێک”. بە مانای ئاکتێك بە مەبەستی دەربڕینی سوژەیەکی بەواتا، گرنگ نییە، گرنگ بە فیڕۆدانی ئەو وزەیەی کە تیاماندا کۆبووەتەوە.
ئەگەر پێش بزووتنەوەی سەپۆرت و سورفاس، هەندێک هونەرمەند وەک ڕۆشنبێرگ (1925-2008 Rauschenberg) لە ئەمەریکا گرنگیان ئەدا بە دەوری هەڵگر و ڕووبەر، وەک چۆن لە تابلۆکانی “پۆل سێزان”دا چەمکی کوبیست چەکەرەی کردبوو پیش بزووتنەوەی کوبیست، ئەوا بە بزووتنەوەی سەپۆرت و سورفاس بە ڕاشکاوانە و بە تیۆری هونەرمەندان گرنگیان دەدا بە ڕۆڵی ئەو دوو کەرەستە ترادیسۆناڵانە و گۆڕانکارییان تێدا دەکرد.
کاری هونەرمەندی ئەمریکاییی ڕؤسنبێرگ
یەکێک لە بە ناوبانگترین هونەرمەندانی سەپۆرت و سورفاس، (کۆلۆد ڤیالا-Claude vialat)یە، ڤیالا بەڕێوەبەری خوێندنگای هونەرە جوانەکانە لە شاری نیم( Nimes)ی خوارووی فەرەنسا. ڤیالا سەردەمێک وێنەکانی لەسەر خێمەی سەربازی نەخش دەکردن، ئێستاکە لەسەر قوماشی کەڵچەری جیاواز و شکڵی جیاواز. هەردەم هەمان شکڵ دووبارە دەکاتەوە و لەگەڵ سەردەمیشدا تابلۆکانی لەناو دەچن، ڤیالا دژی گەورەکارە، دژی شاهەسەرە ( masterpiece ).
ڤیالا لە پێشانگایەکدا کە دیوارەکانی هەمووی پڕکردبوویەوە بە تابلۆ هەمە جۆرەکانی لە ڕووی قەبارە و ڕەنگەوە، خۆیشی لەولاوە بە تەنیا قوت ڕاوەستابوو بە جلوبەرگێکی سادەوە، دیمەنێكی شاز و سەرنجڕاکێش بوو بۆ من کاتێک بینیم وەک هونەرمەندانی تر خۆی خەریک نەکردبوو بە کارێکەوە یان دەوری خۆی بدات بە چەند کەسیک بۆ گرنگی دان بە خۆی، بۆیە وەک شکڵێک لە تابلۆکانی دەهاتە پێشچاوم. پاش چاوخشاندن بە تابلۆکانیدا چوومە بەردەمی و ڕاشکاوانە پێم وت:
– بێزار نەبوویت لە دووبارەکردنەوەی هەمان شکڵ؟
لە وەڵامدا وتی: سەیری کارەکانم بکە، ئەگەر وا هەست دەکەیت زۆرم لە خۆم کردووە بۆ وێنەکێشانیان، ئەگەر لەزەتیان تێدا نابینیت، ئەتوانیت ئەو پرسیارەم لێ بکەیت. ئێوە دەتوانن بەردەوام بن لە کاری خۆتان، بەڵام من زۆر لە خۆم ناکەم.
ڕاستە، کاتێک خۆت دەبینیتەوە لە بەردەم تابلۆیەکی ڤیالا، وەشاندنی فڵچە و تێکەڵکردنی سپی لەگەڵ هەمو ڕەنگەکان، ڕووناکی و شەوقی ڕەنگەکانی، هەست بە سەرفکردنی خۆڕسکانەی وزەیەکی بێ ئەندازە لە هەوەس و ئارەزوویەکی دەوڵەمەند دەکەین، ڕووناکی و شەوقی ڕەنگەکان بە خەبەرمان دەکەنەوە بەبێ ئەوەی سوژەیەک پێشنیار بکات لەسەر ڕووبەری تابلۆکەی. بێگومان ئەستەمە ئێمە بتوانین خۆمان لە سوژە دەرباز بکەین، لەبەر ئەوەی ئەو شکڵەی ڤیالا وەک خۆی دەڵێت بە ڕێککەوت لە شکڵی هەڵوژەیەکەوە وەریگرتووە لەبەر ئەوەی حەزی لە هەڵوژەیە، بەڵام شکڵ و تەخت گونجێنراون، کەوتوونەتە پەیوەندییەکەوە، ناتوانین تەنها وەک تەنگژیەک بیانبینین لەناو تابلۆکە خۆیدا و نەیبەستینەوە بە جیهانی دەرەوە، ئەمەش بە ئۆتۆماتیکی دەىێتە سوژە، بێ شک سوژەیەکی دیاریکراو نییە لە دەرەوەی تابلۆکەوە خزێنرابێتە ناو تابلۆکە، سوژەکە لەناو تابلۆکەدا دروست دەبێت، لەنێوان ڕەنگ و شکڵ و چۆنایەتیی قوماشەکە.
تابلۆی هونەرمەند کلۆد ڤیالا
کاری هونەرمەند Daniel Dezeuze
کلۆد ڤیالا لە بەردەم تابلۆکانیدا
چەند وتەیەکی ڤیالا لە دیبەیتێکدا:
“شکڵەکە بۆ من هیج گرنگییەکی نییە، سیستەمێکی ئیشکردنە، شکڵەکەم ناگۆڕم، خۆ ئەگەر بیگۆڕم، دەگەڕێمەوە بۆ خاسیەتی هەمان شکڵ، گرنگی بۆ من پڕکردنەوەی ڕووبەرێکە بە ڕیتمێک، دۆزینەوەی ڕیتمێکە، هەستیش دەکەم کاتێک ڕووبەرێکی فراوانم لە بەردەمدایە، ئەوەی هاوگرتوویی دەبەخشێت بە کارەکەم، ڕیتمە هەتا شتێكی تر. کاتێک ڕەنگەکان دەخەمە سەر قوماشەکەم لەبەر ئەوەی چۆنایەتیی قوماشەکان جیاوازن نازانم چۆن قوماشەکە دەیگرێتە خۆی، بە چ شێوەیەک کاردانەوەی دەبێت لەسەری، چی بەسەر دێت! هەرچۆنێک بێت دەرئەنجامەکەی قبووڵ دەکەم. ئەگەر قبووڵی نەکەم لەو پرەنسیپەوەیە کە من کەسێکی کامڵ نیم بتوانم قبوڵی بکەم، لەبەر ئەوەی باسێکی ترم بۆ پێشنیار دەکات، بەڵام وردە وردە لەگەڵ کارکردندا خۆی دەگونجێنێت. لەسەر کەرەستەیەک کار دەکەم، شکڵێکە چەند دەرفەتێکم پێ دەبەخشێت، فۆرمێكی فیگوراتیڤ نییە، گوزارشت لە هیچ ناکات، فۆرمەکە بیانوویەکە، دەتوانم بڵێم واژۆیەکە، ئەوەی گرنگە بەلامەوە وەرچەرخاندنیەتی، هەموو ڕۆژێک ئەو کارە دەبینم کە چاوەڕوانم نەدەکرد، لەو دیو دیواری ئەگەری بوونەوەیە، هەر ڕۆژە و تابلۆیەک دەکەم و پاش گوزارشتکردن و وردبوونەوە، شتێکی نوێ تێدەگەم، بەو جۆرە بەردەوام دەبم، هیچ شتێک لەوەوبەر بڕیار نەدراوە، نازانم بۆ کوێ دەڕۆم، مێتافۆری کارەکەم ڕۆژانەیە.
من لەناو قوڵایییەکی بەربەستدا کار دەکەم، بەربەست مەبەست لە وێنەکێشانە، هەموو جارێک هەوڵ دەدەم ئەو بەربەستە زیاتر پاڵ پێوەنێم و چارەسەری نوێ بدۆزمەوە. خەڵکی زۆر جار قوماشی جیاوازم بۆ دەهێنن لە جیهانی جیاوازەوە، هەر کە قوماشەکە دێتە بەردەمم ئیتر دەست دەکەم بە کارکردن بەگوێرەی ئەوەی دێت بە بیرمدا. ئێمە چرچێک قبووڵ ناکەین لەسەر هەڵگر و ڕووبەێکی ترادیسیۆنێل، بەڵام لەسەر قوماشێک بەبێ هەڵگر، چرچێکی ناشیرین یان کەوالێتیی قوماشیک کە ڕانەکێشرابێت لەسەر چوارچیوەیەک دەبێتە شکڵێکی ئەرێنی. بە هۆی ئەوەی کە قوماشی جیاواز و کەوالێتی و ڕەنگی جیاواز دەنووسێنم بەیەکەوە، وەک ڕووبەرێک یارمەتیم ئەدات وێنەکان زیاتر بن، ماتریالی زیاتر بن، بە گشتی هەموو ئەم پارچە جیاوازانە دەبنە جیهانێکی ئەرێنی پێکەوە.
ئێمە جارێکی تر بەردەوامیمان دا بە ئەمریکاییەکان. ئەو هونەرمەندانەی بۆ من گرنگن، مۆریس لویس( 1912-1962 Morris Louis )، ڕۆشنبێرگ( 1925-2008 Rauschenberg)، بێگۆمان جاکسن پۆلۆک (1912-1956 Jackson Pollock ). ئەگەر گەنجە ئەمریکاییەکان ئەمڕۆ وەک ئێمە کار دەکەن، جارێکی تر دەست دەکەنەوە بە هەڵوەشاندنەوەی تابلۆ، بە کارێکی ئەرێنی دەزانم، بەڵام ئەوان وەک دەق، ئەوەی وتراوە جێبەجێی دەکەن، ئێمە هەرگیز وەک مەرجی پێشوەخت نەمانبینیوە، وەک دەرئەنجامێک ڕەچاومان لێکردووە، هەمیشە هەوڵیشمان داوە دەرئەنجامەکەمان بگوێزینەوە، بەڵام بە شێوەی پێشنیارکردن نەک سەپاندنی، ئێمە هەردەم دەرئەنجامەکەمان گواستووەتەوە).
وەک سەرنج ئەدەین لە وتەکانی ڤیالاد باسی سوژەیەک ناکات لە دەرەوەی تابلۆکە. کاتێک دەڵێت؛ شکڵەکە وەک ئەوەی خۆی دەنوێنێت لەسەر قوماشەکە قبووڵی دەکەم و شەڕی لەگەڵ ناکەم. ئەمە سوژەیەکە لەناو تابلۆکەدا و لەدەرەوەی تابلۆکەوە نەهێنراوەتە ناو تابلۆکە، بەڵام دەتوانین بیبەستینەوە بە جیهانی دەرەوە.
ئەو سەردەمەی لە قوڵاییی ئەشکەوتەکاندا مرۆڤی سەرەتایی بە ڕاستەوخۆ گوزارشتیان لە هەست و ئارەزووی خۆیان دەکرد (دیواری ئەشکەوتەکان وەک هەڵگرێک)، پێوستیان بە دروستکردنی هەڵگر و ڕووبەرێکی دیاریکراو نەبووە، ڕاستەوخۆ لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان گوزارشتیان لە هەستی خۆیان کردووە، بێشک چۆنایەتیی دیواری ئەشکەوتەکان کاریگەری هەبووە لەسەر نەخشەکانیان، بەڵام ئەوان مۆدێلێکیان نەبووە بە لاڕێیان ببات، هونەرمەند ڕاستەوخۆ بەبێ بەربەستی کۆمەڵایەتی وێنەی کێشاوە، واتە خودی باڵا لەژێر پاڵەپەستۆی یاسا کۆمەڵایەتییەکاندا نەبووە، یاسا کۆمەڵایەتییەکان کە ئەمڕۆ لە شارستانیەتەکەماندا خۆیان دەبیننەوە لە چەند شکڵێکی جیاوازی هونەریدا، زۆربەیان هان دراون لە لایەن بەرەیەکەوە لەهەر سەردەمێکدا بە جیاواز لەوی تر، لە ڕابردوودا بەسەر هونەرمەنداندا سەپێنرابوو بە ڕەسمکردنی سوژەکانی بایبڵو لە سەردەمی مۆدێرندا بە ڕیالیسمی سۆسیالیستی و لە پۆست مۆدێرندا بە مۆدێلی هونەری بازرگانی،  لەنێو ئەم ڕەوتە هونەریانەدا، هونەمەند پێویستی بە هەوڵدانێکی بێ شومارە بۆ خۆدۆزینەوە لەناو هەموو ئەو مۆدێلانەدا، بە تایبەتی جۆری گوزارشت، بۆیە ئامانجی هەموو بزووتنەوە هونەرییەکان هەوڵدان بووە بۆ دۆزینەوەی زمانە هونەرییە ڕەسەنەکە بە تێکشکاندنی هەموو ئەو بەربەستانەی کە شارستانیەت سەپاندبوونی بەسەر هونەر و هونەرمەندا، هەڵگر و ڕووبەریش بەشێکن لەو چەمکە سەپێنراوانە. ئەم زمانەش (زمانی گوزارشت) بریتی نییە لە قانونێک لە لایەن کەسانێکەوە سەپێنرابن یان ئەفرێندرابن بۆ پەیڕەویکردنی لە کاتی وێنەکێشاندا، بەپێچەوانەوە گەڕانەوەیە بۆ زمانی ڕەسەنی گوزارشت بە ئاگایییەوە. وەک هەموو زانستێکی تری مرۆڤایەتی، بۆیە ڕاڤەکردن لەسەر هەموو پێکهاتەکانی هونەر، شکڵ و باس و هەڵگر و ڕووبەر و گوزارشت، پێویستییەکی حەتمی بوون بۆ بەردەوام بوون و بەئاگاهاتنەوەی هونەرمەند لە کاری نەخشکردندا لە شارستانیەتدا.
مەبەست لە چەمکی گوزارشت، وەرچەرخانی هزرە بە وێنە بۆ کەسی بەرامبەر، چۆن ئەو وێنەیەی بەرجەستەی دەکەم دەتوانێت ببێتە ڕەنگدانەوەی هزرم، لەبەر ئەوەی ئێمەی مرۆڤی ساپیان ئەگەر لە کەڵچەرێکەوە بۆ کەڵچەرێکی تر، لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر جیاوازین، ئەوا لە دەروونماندا، لە نەستماندا سەمبۆل و شکڵەکان هەمان مانایان هەیە، وەک چۆن لە خەودا، لەبەر ئەوەی وێنەکێشان غەریزەیەکە لای مرۆڤ، بەڵام ئەگەر هونەرمەند یان بینەران نەتوانن وێنەیەک بخوێننەوە لەبەر ئەوەیە مرۆڤی مۆدێرن لە شارستانیەتدا ئەو غریزەیەی بزر کردووە، وەک زۆر لە توانای تر، وەک بۆنکردن و هەستکردن، یاخود ئازاد نییە لە بیرکردنەوەدا؛ ڕەچاوی مۆدێلێكی بیرکردنەوە دەکات.
پەڕەیەک و چەند قەڵەمێکی ڕەنگاوڕەنگ بخەرە بەردەم منداڵێک، بەبێ تەنگژی دەتوانێت گوزارشت لە هەستی خۆی بکات بە ئازادی، هەر بۆیەش ئەو منداڵانەی کە دژواریان بەرامبەر دەکرێت، یان لاقە دەکرێن، بۆ دۆزینەوەی ڕاستی ڕووداوەکە،  قەڵەم و پەڕەیان دەخەنە بەردەست، منداڵەکە ئەوەی بە زمان ناتوانێت بیدرکێنێت بە وێنە گوزارشتی لێ دەکات. ئەگەر زارۆکێک ئەو توانایەی هەیە لەبەر ئەوەی خۆی بەرامبەر بەربەستی کۆمەڵایەتی نابینێتەوە، بەڵام هونەرمەندێکی سەردەمەکەمان ئەو توانایەی لەدەست داوە لە جەنجاڵی بازاڕی هونەریدا کە زۆربەیان خۆیان لە زمانی ڕەسەنی گوزارشتدا نابیننەوە، بۆیە ئەمڕۆ هونەرمەندێک ناتوانێت گوزارشت لە هەستی خۆی بکات ئەگەر شارەزایی لە بزووتنەوە هونەرییەکاندا نەبێت، کە جۆرێک لە ئازادی پێ دەبەخشن، لەبەر ئەوەی ئێمە مرۆڤی شارستانین، توانای سەرتایی خۆمان بزر کردووە.  بۆیە کاری زۆر لە مامۆستاکانی هونەرە جوانەکان لە ئەورووپا فێرکردنی خوێندکاران نییە بە جۆرێک لە وێنەکێشان، بەڵکوو بریتییە لە، لەبیربردنەوەی هەموو ئەو جۆرە گوزارشتانەی کە بوونەتە مۆدێل بۆ خوێندکار، واتە گەیاندنیانە بە خاڵی سەرەتای گوزارشت، بۆیە نابێت هونەرمەند خۆی لە پشت قەڵای ئەو بیرۆکەیەوە بشارێتەوە وەک چۆن دەڵێن؛ من بیر دەکەمەوە کەواتە هەم. بە هەمان شێوە بڵێت؛ مادام دەزانم نەخشی سێوێک یان بزنێک بکەم کەواتە من هونەرمەندم. هونەرمەند بە مانای وەدەستخستنی توانای گوارشت دێت، بیرکردنەوەش بە مانای پاساودان و ڕاڤەکردن دێت. ڕاستە پێش هەموو شتێک توانای هونەرمەند بەهرەیە وەک دەنگخۆشی و توانا و بەهرەی تر، بەڵام بەهرە بەتەنها بەس نییە.
وشەیArts  لە لاتینیەوە هاتووە بە مانای هونەر دێت، بە یۆنانی دەبێتە تەکنێ، بە مانای تەکنیک، تەکنیک و دەستڕەنگینی، کەواتە هونەر پێش هەمو شتێک تەکنیکە، هونەرمەند ئەو کەسەیە پێش هەموو شتێک خاوەنی تەکنیکێکە. بۆ هونەری شێوەکاری پێویستمان بەوەیە بزانین چۆن فڵچەیەک دەوەشینین، چۆن شکڵێک دروست دەکەین، وەک چۆن بۆ مۆسیقا دەبێت بزانین ئالەتێک بژەنین، ئەمە سەرەتایە. بەبێ تەکنیک هونەر بوونی نییە، بەبێ کارکردنیش نازانین تەکنیک چییە، بەبێ کارکردن شارەزایی تەکنیک بوونی نییە،
هونەرمەندە بەناوبانگەکان هەردەم بەبێ وچان کاریان کردووە بۆ ماڵیکردنی تەکنیکێک کە لەگەڵ زەمەندا دەبێتە شوناسی هونەرمەند خۆی وەک تەکنیکێک. وشەی هونەر، بەمانای زانینی تەکنیک دێت، تەکنیک بۆ دەستڕەنگین و بۆ هونەرمەند پێویستە، هونەر و دەستڕەنگینی خاڵێکی هاوبەشیان هەیە ئەویش تەکنیکە، وەرگێڕانی ماتریاڵە بۆ ئەفراندنی کارێکی هونەری، وشەی؛ oeuvre بە لاتینی، مەبەست لە کاری هونەرییە، بە مانای بەرهەمی کرێکارێک دێت، واتە هونەر کارکردن و ماندووبوونە. هونەر بە مانای ئیلهامی  هونەرمەند دێت، ئیلهام لەناو دەرووندایە و بە تەنیا ناتوانێت ببێتە هونەر، هونەرمەند ئەو ئیلهامە وەردەچەرخێنێت بۆ ماتریاڵ و تەکنیک، شکڵێک دەکات بە بەری هزردا، ئیتر ئەوە بە بینین بێت یان بە بیستن یان بە هەستپێکردن (دەست لێدان). نابێت ئێمە تەکنیک بەوە تێبگەین کاتێک لەژێر تابلۆیەکەوە نووسراوە؛ تەکنیکی کۆلاژ، یان بۆیەی یەکریلیک، ئەمان کەرەستەن، تەکنیک بریتییە لە هونەری بەکارهێنانی ئەم کەرەستانە پێکەوە، گونجاندنیانە بۆ بە ماتریاڵکردنی ئەوەی لە هزردایە.
دەبێت هەردەم کاری دڵفڕێن و کاری هونەری جودا بکەینەوە، کاری هونەری دەرئەنجامی پاساودان و پرسیارکردن و لێکۆڵینەوەیە لەو شکڵەی لەو باسەی بەرجەستەی دەکەین، هەموو شکڵ و باسێک دەبێت بدرێنە بەر پرسیار لەلایەن هونەرمەندەوە؛ بۆچی ئەو شکڵە دەکێشم؟ لەسەر چ تەختێک؟ بۆچی ئەو باسە دەهروژێنم؟ چۆن گوزارشت لەو باسە دەکەم؟ کاری هونەرمەند بەرهەمی ئاگایییە، بە زمانی گوزارشتی هونەری.
مەرج نییە شکڵێک دڵفڕین بێت کەواتە کارێکی هونەرییە یان جوانە لە ڕووی گوزارشتەوە. گرنگیش نییە هونەرمەند چ سوژەێەکمان بۆ پێشنیار دەکات، گرنگ ئەوەیە چۆن گوزارشت لە باسێک دەکات، چونکێ ئەگەر ھونەر غەریزەیە و خاوەنی زمانێکە، ئەوا گوزارشتێکی پێشوەخت بوونی نییە جگە لە ئەفراندنیەوە نەبێت لە لایەن ھونەرمەندەوە، بێشک یاسایەک هەیە بۆ گوزارشت، لۆژیکێک هەیە بۆ گوزارشت کە ناتوانرێت بە زمانی زانستی باسی لێوە بکرێت.
کاتێک کارێک دەبینین دڵفڕێنە، واتە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت بە تێڕوانینی، بەڵام مەرج نییە ئەوە کارێکی ئەقڵانی بێت، مەرج نییە هەقیقەتێکمان بۆ نمایش بکات، پێ دەچیت پەردەپۆشی بێت بۆ هەقیقەت، لەبەر ئەوەی هەقیقەت وەک ئەوەی کە هەیە و خۆی نمایش دەکات بە ڕووکەش ئاسودەمان ناکات، بەپێچەوانەوە هەقیقەت وەک ئەوەی شاراوەیە ئاسودەمان دەکات، بۆیە کارێکی هونەری مەرج نییە لەبەر ئەوەی دڵفڕینە کەواتە هەقیەتی شتەکانمان بۆ نمایش دەکات. ئەفلاتون لە سەردەمی خۆیدا دژی ئەو هونەرمەندانە ئەوەستایەوە کە بە ڕیالیزم شکڵەکانیان دەکردەوە  لەبەر ئەوەی ئۆبژە شکڵێکی هەڵخەڵەتێنەری هەقیقەتی هەستپێکراوە. بۆ ئەفلاتون جوانی خاسیەتی هەقیقەتە.
ئەفلاتون دەڵێت: “هونەری کۆپیکردنەوە زۆر دوورە لە هەقیقەتەوە… بۆ نموونە هونەری شێوەکاری، پینەچیەکمان پیشان ئەدات، یان دارتاشیک، یان هەر کاربەدەستێکی دەستڕەنگینی تر،  بەبی ئەوەی هیچ زانیارییەکی هەبێت لەسەر کارەکانیان، بەڵام ئەمەش ڕێگری ناکات لەوەی کە هونەرمەندێکی چاک بێت و بیەوێت پیشانی نەزانان و منداڵانی بدات کاری پینەچی و دارتاشی چییە، بە جۆرێک کە لاساییکردنەوە بە هەقیقەت بزانن”.
هەرگیز مرۆڤی ئەشکەوتەکان شکڵی ڕیالیزمیان نەکردووە، هەرچەندە لێکدانەوەی هەندێک لە کۆڵەرەوە ئەوەیە گوایە وەک منداڵ نەیانتوانیوە شکڵیکی ڕیالیزم بکەن، بەڵام شکڵێکی ڕیالیزم بە چ مەبەستێک؟ بۆ گوزارشتکردن لە چی؟ لە کاتێکدا شکڵێکی ڕیالیست واڵای هیچ هەقیقەتێکی تر ناکات لەوەی بە ڕووکەش دەبینرێت، بۆ مرۆڤێکی کۆکەرەوە و ڕاوکەری ئەو سەردەمە کە هەموو ژیانی ڕۆژانەی بیرکردنەوە و وردبوونەوە بووە لە دەوروبەری، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا ئەوان هێزی خودایان لە گوڵێک لە درەختێک لە ئاژەڵیکدا دەبینی.
نەخشێکی ئەشکەوتی لاسکۆ
وێنەی ئاژەڵێک لە ئەشکەوتی لاسکۆ
زۆر لە هونەرمەند و ئەنتەلەکتوێلەکان هەوڵیان داوە گوزارشتێکی ئۆبژەکتیڤی جوانی بکەن، بەڵام جوانی دەرئەنجامی هەستکردنە بە پەیوەندی، واتە پەیوەندیی دیالەکتیکی لەنێوان شکڵەکاندا لە هونەری شێوەکاریدا، واتە هارمۆنی گشتی ئەو کەرەستانەی کە پێکەوە گونجێنراون، بۆیە جوانی پەیوەستە بە پەیوەندییەوە. کاتێک سەیری ئەو نەخشەی ئەشکەوتی لاسکۆ دەکەین؛ ڕاوکەرێک پاڵکەوتووە و چوکی ڕەپ، ڕمێک بە تەنیشتیەوە و بەرامبەری ئاژەڵێک ورگی هەڵدڕاوە، هونەرمەند دەیەوێت باسێکی گرنگمان بۆ واڵا بکات لەژێر ئەو شکڵانەوە کە لە پەیوەندییەکی دیالەکتیکدان. (لە وتارێکی تردا باسی ئەم نەخشە دەکەین).
پێش ئەوەی نیوتن و ئاینشتاین بە یاسای ماتماتیک و فیزیا ڕوونی بکەنەوە بۆچی و چۆن سێوێک لە دارێکەوە دەکەوێتە خوارەوە، ئەو سێوە هەر بەو یاسایە دەکەوتە خوارەوە، کاری مرۆڤ ئەفراندنی ئەو یاسایە نییە بەڵکو دۆزینەوەی بوو، ئەم دۆزینەوانەش بە گەڕان و لێکدانەوە بەرجەستە کراون. دۆزینەوەی هەموو ئەم زانیارییانەش لە بواری زانستی و دەرونی و هونەری و … تاد، لە سەردەمی ڕێنیسانسەوە دەستی پێ کرد و لە سەدەی بیستەمدا تەقییەوە. میشێل فوکۆ، پرسنی و ئارەزووی تاکی ئەوروپایی بۆ گەڕان بەدوای زانست و لێکۆڵینەوە لە هەمو بوارێکدا، دەگەرێنێتەوە بۆ کەڵچەری مەسیحی، کەڵچەری مەسیحی پاڵنەر و دینامیکی سەرەکییە بۆ گەڕان بەدوای زانیاریدا؛ کاتێك تاکەکانیان ساڵی چەند جارێک کۆنفیسیۆن ( confession) دەکەن لەبەردەم پیاوێکی دینیدا، (کۆنفێسیۆن بریتییە لە دانپیانان و وتنی ڕاستی لە بەردەم قەشەیەکی کەنیسەدا)، بریتییە لە؛ بۆچی و چۆن و بە چ مەبەستێک، بۆ گەیشتن بە هەقیقەتی ڕووداوەکان، پێویستمان بە پاساودان و تێڕامان و ڕاڤەکردنە.
بێگومان هونەر هەمان هەقیقەتی زانستی نییە، واتە هەمان لۆژیک پەیڕەوی ناکات، بەڵام هونەر وەک ماتماتیک خاوەنی لۆژیکێکە.  پاسکال جیاوازی دەکرد لەنێوان هەقیقەتی دڵ و هەقیقەتی ئەقڵانی. (هەقیقەتی ئەقڵانی ئەوەیە کە زاناکان ڕوونی دەکەنەوە بە زانست، ڕووی دەمی دەکاتە ئەنتەلێکت، هەقیقەتی دڵ گوزارشتی لەناو هونەر و دیندا دەدۆزنەوە، ئەم دوو جۆرە هەقیقەتە ناتوانرێت بەراورد بکرێن، ئەوە کاری فەیلەسووفە ئاشتیان بکاتەوە بەیەکەوە).بە یۆنانی بە هەقیقەت دەوترێت ئەلێتێیالا (Allétheala)، بە مانای لابردنی پەردە دەێت، پەردەی ڕووکەش، هەروەها بە مانای هەقیقەت دێت، بۆیە دەوری هونەر دۆزینەوەی هەقیقەتە.
خۆ ئەگەر ئەورووپاییەکان خۆیان جودا دەکەنەوە لە هونەری ئەفریقایی و ئەبۆریژێن و …تاد، ئەوا دەبێت دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە هونەری سەدەی بیست بە ئاگاییەکی تەواو جیاوازەوە بەرجەستەکراوە، وەک هەموو زانستێکی تر لە ئەوروپا. ئەگەر نەخشی سەر دیواری ئەشکەوتەکان، هونەری ڕەسەن بوون، ڕاستەوخۆ گوزارشتی مرۆڤ بوون بەبێ بەربەست، پێویستیان بە دانە بەرپرسیاری شکڵ و تەخت نەبووە، ئەوا مرۆڤی شارستانی بەبێ ئەو زانیارییانە ناتوانێت گوزارشت لە هەستی خۆی بکات.
نەخشەکانی بیست هەزار ساڵ لەمەوبەری ناو ئەشکەوتەکان بە هەمان ئاگایییەوە نەکراون، واتە ئەگەر گوزارشتێکی ڕەوانی هونەری بێت، ئەوا ئاگایییان بە دەوری شکڵ و تەخت نەبووە، شکڵ و تەختیش بەرهەمی شارستانی نین لە بنەچەدا بەڵکوو لە شارستانیەتدا بە ئاگاییەوە لێکدانەوەیان بۆ کراوە، لەبەر ئەوەی مرۆڤی شارستانی لە هەقیقەیەتێکی تردا دەژی، ئەو هەقیقەتەش پێویستی بە ئاگایییە بە باری ژیانی خۆی وەک مرۆڤێکی شارستانی لەناو شارستانیەتدا. وەرچەرخانی مرۆڤی کۆکەرەوە و ڕاوکەر بۆ مرۆڤی کشتوکاڵی و شارستانی، تەواو دەوری هونەری وەرچەرخاند، هونەر وەک کارێکی سەربەست و هونەرمەند وەک هزرێکی سەربەست بوونی نەبوو، بۆیە پێویستمان بە ئەنتەلێکتە بۆ وەدەستخستنەوەی توانای گوزارشت لە شارستانیەتدا، دەوری هەموو بزووتنەوە هونەرییەکان لە کوبیستەوە هەتا بزووتنەوەی سەپۆرت و سورفاس دۆزینەوەی توانای هونەری گوزارشتە.
‌هونەر و هونەرمەند و ئاگایی و ئەلیس لە جیهانی قەشەنگا
ئەو دارە جادووییەی کە کاریگەری لەسەر کارێکی هونەری هەیە، وەها دەکات جیاوازی بکەین لەنێوان کارێک و کارێکی تردا، هونەرێک و هونەرێکی تراد؛ ئەمیان وەک هونەر بناسێنێن و ئەویان بە ناهونەر، یان توانای هەیە کەسێک بکاتە کەسێکی هونەرمەند، تەنها ئاگاییە .
ئاگایی چییە؟
ئاگایی بە مانای هۆشمەندی دێت بە نەست (inconscience ).  وەک فرۆید دەڵێت: من (خود) ساحێب ماڵ نییە لە ماڵی خۆیدا، لەسەدا هەشتای ئەو کارانەی کە ڕێ بەڕێی دەکەین لە ژیانی ڕۆژانەماندا، لەلایەن بەشی نائاگایی هزرەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئێمە پێی هۆشمەند بین.
نەست چییە؟
نەست بەشێکی دانەبڕاوە لە هەست، واتە هەست و نەست یەک لەشن، پێکەوە بەستراونەتەوە. فرۆید هەست و نەست دەچوێنێت بە ئایس بێڕگ (aisberg)ێک، بەشە قوچەکەی کە لە دەرەوەی ئاوەکە دەبینرێت، بریتییە لە هەست، بەشەکەی کە لە ژێرەوەی ئاوەکەیە و قەبارەیەکی گەورەی ئایسبێرگەکەیە، شاراوەیە و نابینرێت، پێی دەڵێین؛ نەست (نائاگایی)ە.
هۆشمەندبوون بە نەست، واتە بازدان بەسەریدا. چۆن ئێمە دەتوانین هۆشمەند بین بە نەستی خۆمان؟ ئەوە کاری بیرکردنەوە و خوێندنەوە و تێڕامان و لێکدانەوەی ڕووداوەکانە بە بێوچان، کەڵچەر هاندەرێکی سەرەکییە. کاری فەیلەسوفان ئەوەیە کە خەڵکی بە ئاگا بهێننەوە، ئاگامەندیان بکەن بە نەستیان. بێگوومان، ئاگایی بوون بە نەست، ئەوەی پێی دەڵیین؛ هۆشمەندی، بێ سنوورە. ئەقڵی ئاوێتە، بریتییە لە ئەقڵێک کە ئاشنایی بە نەست هەبێت، چەندە ئەو ئەقڵە ئاشنایی بە نەست هەبێت، هێندەش ئاوێتەترە، بۆیە لای سۆفیگەری لە کوردستان وێنەی تاووس بۆتە هیمایەکی گرنگ بۆ ئەوان، یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکان ئەوەیە کاتێک تاووسەکە پەڕی کلکی ئەکاتەوە، نەخشەکانی وەک چەندەها چاو دەبیرێن، ئەمەش گوزارش لە ئەقڵی ئاوێتە دەکات، بریتییە لە تێڕوانینی جیاواز بۆ باسێک، کە هەقیقەت بە چاوێک نابینرێت.
بۆ گەیشتن بە هەقیقەت، ئەبێت ئێمە هۆشمەند بین بە نەستمان، تێپەڕبوونە بە نۆتی نەشازدا، ئیتر ئەو نۆتە هەرچییەک بێت، یارمەتیدەری سەرەکییە بۆ گەیشتن پێی. بە باوەڕی هیگڵ، لەگەڵ هاتنەکایەی هەر بیرۆکەیەک، بیرۆکەیەکی دژ بە خۆی دێتەکایەوە، وەک ئەوەی سنوورێک هەبێت لەنێوان هەست و نەستدا و نۆتی نەشاز پاسپۆرتی ئەو تێپەربوونەمان پی بدات لەم دیو سنووی هەستەوە بۆ ئەو دیوی سنووری نەست. هەموو بیرۆکەیەک، بۆ ئەوەی بگات بە هەقیقەت، دەبێت بە دژ خۆیدا تێپەڕبێت، بە ناکۆکیدا تێپەڕێت، ناکۆکیش لێرەدا بە مانای نۆتی نەشاز دێت، بە مانای ئەو سنوورە دێت لەنێوان هەست و نەستدا، بۆیە فروغ فروخزادە دەڵێت: (من لەو کەسانە نیم، کاتێک دەبینم کەسێک سەری دەدات بە بەردا و سەری خۆی دەشکێنێت، من ئەو کارە نەکەم، من دەبێت خۆم سەر بدەم بە دیواردا، هەتاوەکو بزانم سەر شکاندن چییە)، پێ دەچێت خاتوو فروغ هەستی بەو سسنوورە کردبێت، ئەو سنوورەی دەبێت بە شۆک پێیدا تێپەڕ بین. بوداش بە جۆرێکی تر دەڵێت: (کاتێک مانگت پیشان دەدەم، سەیری دەستم مەکە، سەیری مانگ بکە)، واتە خۆت بەدوای هەقیقەتا بگەڕێ، ڕستە و باسی کەسانی تر بە ئۆتۆماتیکی دووبارە مەکەوە.
سێنێک (فەیلەسوفی ڕەوتی ستۆیسیسزم) دەڵێت: کاتێک تۆ وشەی ئەسپ و عەرەبانە گۆ دەکەیت، دەبێت بزانیت کە ئەسپ و عەرەبانە بە دەمتا تێپەڕ دەبن.
هەزارپێ لە چیرۆکی؛ ئەلیس لە جیهانی قەشەنگا
بۆیە، ( Lewis Carrol )، نووسەری چیرۆکی، ئەلیس لە جیهانی قەشەنگا، هەمان قسەی سێنێک دووبارە دەکاتەوە بە چیرۆک؛ کاتێک هەزارپێکە، لەگەڵ ئەلیسدا دەدوێت، هەر وتەیەک کە گۆی دەکات؛ ناوەکان، وشەکان، دەبن بە شکڵ و لە دەمیەوە دێنە دەرێ. ئەم هونەرمەندە  ؛Lewis Carroll، لە سەردەمێکی ژیانیدا، سەتها فۆتۆگرافی کیژۆڵە دەگرێت بە نیمچە ڕووتی، وەک کارێکی هونەری فۆتۆگرافی، زۆر لە بەرهەمەکانیشی بۆ کچانی کیژۆڵەن، و باسی خەونی ئەوان دەکەن، بێگوومان هەرجارێک فۆتۆگرافی ئەم کیژۆڵانەی گرتووە، لەسەر داوا و ڕەزامەندی باوک و دایکی کیژۆڵەکە بووە و هیچ کارێکی نەشیاویشی نەکردووە لەگەڵیان، بە ئاگایی خۆی هیچ مەبەستێکی خراپیشی نەبووە لە کارە هونەرییەکەیدا. فۆتۆگرافییەکانی لوی کارۆڵ، بۆ مێژوو گرنگیان زۆرە. بەڵام کوتووپڕ، ڕۆژێک لوی کارۆل، دەست دەکات بە سووتاندنیان، هەرچەندە بەشێکی ئەو فۆتۆگرافیانە ڕزگار کراون. بەڵام بۆچی هەندێک لە هونەرمەندەکان، لە ساتێکی ژیانایندا بەرهەمەکانیان دەسووتێنن؟
فۆتۆگرافی Lewis Carrol
بۆچی لوی کارۆل فۆتۆگرافییەکانی سووتاند؟
زۆر لە هونەرمەندان لە ساتێکی ژیانیانادا بە پێچەوانەی نووسەرانەوە، هەموو بەرهەمەکانیان دەسووتێنن،چونکوو هونەرمەند لە ساتێکی ژیانیدا بە بەردەوام بوون لە کاری هونەری، ڕووبەڕووی ئاگاییەکی کوتووپڕ دەبێتەوە، واتە ئاگایی بە نەست. لەبەر ئەوەی شکڵ و هێڵکارییەکانی لە ساتێکی ژیانیدا بە بێ ئاگایی کراون؛ بە بێ ئاگایی بە نەست، لەژێر هەر شکڵێکەوە نەست خۆی حەشارداوە، شکڵەکان لە پەیوەندییەکی دیالێکتیکی وەها پاشروندان کە هزر بەئاگا دەهێننەوە. هونەرمەند سەرنج دەدات هەرجارێک کە کارێک بەرهەم دەهێنێت، بە تایبەتی لە هونەری شیوەکاریدا، دەگاتە ئەو بڕوایەی کە کارەکانی بەرهەمی ئاگایی ئەو نەبوون، یەک ناگرنەوە لە گەڵ بۆچوونی ئەودا.
ئێمە مرۆڤین، مرۆڤی ساپیانین، ئیمە بوونەوەری بێ گوناح نین، مەبەستم لە گوناحباری بە مەفهومی مەسیحیەت نییە، چونکوو مەسیحیەت بە ڕاستەوخۆ باسی نەست ناکات، هەر لە بنەڕەتەوە بە شەیتانی دەچوێنێت، وەک بەشێک لە هزری نەفرەتلێکراو ڕەچاوی دەکات،  لێرەدا مەبەستمان لە (inconscience)ە بە مەفهومی مۆدێرن.
کاتێک لوی کارۆل، فۆتۆگرافی کیژۆڵەکان دەگرێت، بە بێ مەبەست، بە بێ گوناح دەیانگرێت، واتە ئەو ئاگامەند نەبووە بەو کارەی کە کردوویەتی، چ هۆکارێک بۆتە دینامیکێکی پاڵنەر. وەک هونەرمەندێک بە بێ هۆشی بە بێ لێکدانەوە بۆ کارەکەی، بۆیە کاتێک بە هۆش خۆیدا دێتەوە و دەبێتە مرۆڤێکی ئاگامەند، تووشی شۆک دەبێت بە بینینی کارەکەی، ئاراستەیەکی تر دەبینێت لە کارەکەیدا، بە جۆرێکی  تر ڕاڤەی بۆ دەکات. تێدەگات کە نەست پاڵنەری سەرەکی کارەکەی بووە و خۆی بڕیاردەری سەرەکی نەبووە، بۆی ڕوون دەبێتەوە کە هەوەسێکی شاراوە لە نەستیدا ئەو بڕیارەی داوە و ئەو پێی هۆشمەند نەبووە، خۆ ئەگەر لوی کارۆل ئەگامەند بوایە، ئەوا ئەو کارەی بە شێوەیەکی تر دەکرد و تووشی شۆکیش نەدەبوو، فۆتۆگرافییەکانیشی نەدەسووتاند.
فۆتۆگرافی Lewis Carrol
ئەگەر کەسانێک لە ئێمە، لە پرخەی خەودان، ئەوا ڕێی تێناچێت ئێمە وەک مرۆڤی ساپیان بە نائاگایی بمێنینەوە. ئێمە مرۆڤی ساپیانین، ئێمە بوونەوەری بێ گوناح نین، لەبەر ئەوەی ئێمە لە مێژەوە سێوەکەمان خواردووە. سەردەمەکەمان سەردەمی زانیاری بێ شومار و زانستە، بە کرتەیەک دەتوانیت زانیاری وەرگریت لە زۆر بواردا، هەر هۆکاری ئەو زنیارییە بێ شومار و کوتووپڕانە بوون کە جیهانایان شڵۆقاند. سیستەمی پەیوەندی خێرا و زانیاری بێشومار دەمانگەیەنن بە ئاگامەندیەکی ڕەها.
گیلگامێش و سەتەلایتی ڕۆزێتا
کاتێک دیکۆر سازکراوە؛ ئەکتەرەکان، کارمەندەکان، بێ بزوان، هەر یەکەیان لە جێی خۆیان  هەڵوەستاون. دەرهێنەرەکە لە شاشەیەکەوە چاوی لەسەر ئەو دیمەنەیە، کامێرامانەکە دەستی لەسەر پەلەپیتکەی کامێراکەیە. کوتوپڕ، بە دەنگێکی بڵند، دەرهێنەر ئێژێت: ئەکسیۆن، ئەوسا گشتیان دەکەونە کار بە گوێرەی وێنای ئەوەی پێشنیاری بۆ کراوە لەوە بەر، بە پێێ سینارۆیەکی بڕیاردراو.
شەوانە، وەختەکی خەوم لێ دەزڕێت، دێمە ناو ساڵۆنەکەم، خۆم ئاڵاندەکەم بە کارێکەوە؛ کتێبێک، گۆڤارێک دەگرم بە دەستمەوە، یانژی بابەتێک دەنووسم. ئەو شەوە بەبێ ئەوەی پێش وەخت بڕیارم دابێت، سیناریۆیەکی بەر وەختم سازکردبێت، وەها دڵخوازیم دەکرد بە وشەیەک هەر پێ بکەم، وەک جۆرج لاکان؛ لاکان، بەراوەژوی وتار و تێکستی ئامادەکراو و نەبزاوکراو بوو، وەک خۆی نڤی لێ نابوو؛ وتاری سەرۆک. هەندێک جار لە بەردم خوێندکارەکانیدا نەیدەزانی بە چ باسێک دەست پێ بکات، داوای لە خوێندکارێک دەکرد، پرسیارێکی ئاراستە بکات، یانژی وشەیەک بدرکێنێت، ئێدن، لەو وشەیەوە باسەکەی درێژە پێ ئەدا.
یان وەک کەسێکی بوودیست، وەهام ئارەزووم دەکرد بە جیهانی هزر و هۆشمدا گەشت بکەم؛ بودیستەکان، لەسەر کورسییەک دادەنیشن، چاوانیان دادەخەن، بە ناخی خۆیاندا دەچنە خوارەوە، ئینجا بە پای کورسییەکەدا، پاشان لەوێوە بۆ ژوورەکە و، لە ژوورەکەوە بۆ باخچەکە و ئێدن بەهەموو جیهاندا گەشت دەکەن. بۆ ئەوەی کە پێمان بێژن؛ هەموو تەنەکان دەگەڵ یەک گرە دراون؛ هەر تەنێک بکەین بە نوختەی دەستپێک، دەتوانین بە گشت جیهاندا گەشت بکەین.
بۆیە بەبێ بیرکردنەوە، خۆڕسکانە، وشەی؛ ئەکسیۆنم کرد بە خاڵی بنەچە. ئێدن لەو وشەیەوە، ڕستە پێک هات، پاشان پەرەگراف، ئینجا چیرۆکێک. هەرگیز نەمدەزانی وشەی ئەکسیۆن ئەم سەرگوزشتە بەدوای خۆیدا دێنێت. هەمو ئەو باسانەی، ئەو کتێبانەی دەمخوێندنەوە لەو سەردەمەدا و لە ڕابوردوودا، دەگەڵ کەرەسەی ماڵ و مێزی ساڵۆنەکەم وەک دیکۆر، یەک بەدوای یەک نۆرەیان دەگرت و جێگای خۆیان دەکردەوە لە باسەکەمدا، وەکی ئەکتەری شانۆکان؛ هەریەکەیان دەوری خۆی دەبینی، بەڵام بەراوەژوی شانۆوە، چیرۆکەکە لەوەبەر  بڕیاری لەسەر نەدرابوو. خۆم لە تخوونی ئەو باسەش نەدا، کە کێ ئەو وێژەیەی چرپاند بە گوێما، وەکی چۆن هەرگیز بە گوریسی ئەو باسەدا ناچمە خوارەوە؛ کێ و چۆن یەکەم ئەکسیۆنی ڕوای دا، گرنگ ئەوەیە ئێمە لە جیهانێکداین پڕە لە چیرۆکی هەمە جۆر، ئەم چیرۆکەش یەکێکە لەو چیرۆکانە. گرنگی چیرۆک و ئەدەب و فەلسەفەش جگە لە شکڵە ئەدەبییەکەی، گەواهی ڕۆژگارێکە. ئەم چیرۆکە شایەتی گەشتی مرۆڤێکی ساپیانە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە کەڵچەرێکەوە بۆ کەڵچەرێکی تر، وەک تەنەکان چۆن لە گەردووندا بە یەکدا دەکێشن لە ژێر هێزێکی نادیاردا بۆ پێکهانینی تەنێکی تر، جیهانێکی تر.
سەفەر سەلامەت.
The post گیلگامێش و سەتەلایتی ڕۆزێتا appeared first on ژنەفتن.