دەربارەی ژنەفتن

دەربارەی ژنەفتن

 

◾ ماڵپەڕی “ژنەفتن“، ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە، گرنگی بە سەرجەم کایە هزری و کولتوورییەکان دەدات. هەر کایە و بوارێک هاوپۆلێکی تایبەتی هەیە.

ژنەفتن، پرۆژەیەکی ئارەزوومەندانە و خۆبەخشانەی قازانجنەویستە و، هیچ سەرچاوەیەکی دارایی نییە. بەو هیوایەین کە لەلایەن کەسانی پێشکەوتووخواز و ئازادیخوازی خەمخۆرەوە پشتگیریی دارایی بکرێین. هەر کاتێک و لەلایەن هەر کەس و دەزگایەکەوە پشتگیریی دارایی کراین، هەر لەم بەستەرەی ماڵپەڕەکەدا لەگەڵ سپاسنامەیەکی پێزانیندا ناو و بڕی پشتگیرییەکە بڵاو دەکەینەوە.

 گۆڤاری ژنەفتن؛ کە یەکێکە لە بڵاوکراوە کاغەزییەکانی ژنەفتن، وەرزنامەیەکی تیۆری، هزری و کولتوورییە، تایبەتە بە بابەتی وەرگێردراو لە زمانی یەکەمەوە، هەر ژمارەیەکی لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێک[یان دەزگا و کۆمپانیا]ەوە سپۆنسەر دەکرێت و هەر لەنێو گۆڤارەکەدا ناوەکانیان دەنووسین و ئەو پشتگیرییە پێوەندی نییە بەم ماڵپەڕەوە.

ستافی ماڵپەڕی ژنەفتن

سەرنووسیار و بەڕیوەبەری ماڵپەڕ: دلاوەر ڕەحیمی

دەستەی نووسیاران: ژیار ئەسوەد

سەیران باپووری

ژینۆ محەمەد سابیر

بەڕێوەبەری هونەری: گەیلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری تەکنیکی: سوارە محەمەد

◾ بۆ زانیاریی دەربارەی مەرجەکانی بڵاوکردنەوە سەردانی ئەم پەڕەی مەرجەکانی بڵاوکردنەوە بکە.

ژنەفتن” وشەیەکی کوردییە و بە مانای “بیستن” بە گوێ دێت.