جێندەر Archives - ژنەفتن
بە ناوی ئەخلاقەوە و لە خزمەتی دەسەڵاتدا
لەم چەند ساڵەی دواییدا هەندێ لە تەلەڤیزیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی شێلگیر و بەردەوام دەستیان داوەتە ورووژاندنی پرسی جێندەر و لەوێشەوە پرسی کۆمەڵگەی «ئێڵ‌جی‌بی‌تی»یەکان لە کوردستاندا و بە بانگهێشتکردنی ژمارەیەک ئەکادیمیسیەن و مامۆستای زانکۆ، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە «تێڕامانی زانستی» بۆ ئەم پرس و بابەتە هەستیارانە دەکەن. بەڵام بە پێچەوانەی ئەم ئیدیعا و بانگەشانەوە، بەرنامەکانیان هەڵگری هیچ ڕاستییەکی زانستی و تەنانەت تێگەیشتنێکی بەرهەست و قووڵ نین و «ئەکادیمیسیەن و مامۆستا و زانست» زیاتر بۆ «جوانسازی و ڕازاندنەوە» بەکار دەهێنن تا بۆ دۆزینەوەی حەقیقەتێک کە تا ئێستە شاراوە بووە یاخود سەرکوت کراوە. بە واتایەکی تر، لەو بەرنامانەدا هەندێ زانیاریی کاڵوکرچ و ناتەواو و شرۆڤەنەکراو وەک مەعریفەی زانستیی سەلمێنراو لە قەڵەم دەدرێن و هەوڵ دەدرێت لە ڕێگای دەستکاریکردنی هەستەکانی جەماورەوە وەک پرسی هەرەگەورە و مەترسیدار وێنا بکرێن. لێرەدا دوو بەرنامە[1] کە هەردووکیان لە تەلەڤیزیۆنی «سپێدە»وە بڵاو کراونەتەوە، وەک نموونە وەرگیراون و هەوڵ دەدرێت لە سۆنگەی ئەو دووانەوە بە شێوەیەکی زۆر سەرپێیی ئاوڕێک بدرێتەوە لە بەرچاوترین کێشەکانی ئەم چەشنە نزیکبوونەوانە لە پرسێکی گرنگی وەک جێندەر و کۆی بزاڤی مافەکانی ژنان و کەمینە جێندەرییەکان لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی هەنووکەی کۆمەڵگای کوردستاندا.
بەدەر لە باسکردنی بنەما تیۆرییەکانی پرسی جێندەر کە خۆی باسێکی تێروتەسەلە و مەبەستی ئەم یادداشتە پەرژانە سەر ئەو بابەتە نییە، ئەم جۆرە بەرنامانە چەند کێشەیەکی بنەڕەتیی زۆر قووڵیان هەیە:
بە ئاستی یەکەم، بابەتێکی گرنگ (بۆ نموونە مافی ژنان و بزووتنەوەی فێمێنیزم) سادە دەکرێتەوە بۆ کۆمەڵە ڕستەیەکی سواو و کەمناوەرۆک کە نەک تەنها کۆی حەقیقەتی بابەتەکە وێنا ناکەن، بگرە تەنانەت زانیاریی ناڕاست و نیوەڕاستیش دەرخواردی خوێنەر دەدەن. هەر ئەمەش دەبێتە هۆی چەواشەبوونی بەردەنگ، چونکوو گواستنەوەی ناتەواوی بابەتێک زیاتر لە نەگواستنەوە و داشاردن و حاشالێکردنی، بابەتەکە بێمانا و ناشیرین دەکات. (ئەڵبەت لەم نموونە تایبەتانەدا ئامانجەکە ڕێک ناشیرینکردنی بابەتەکەیە، هەر بۆیە بەئەنقەست هەوڵ دەدرێت پەنجە بخرێتە سەر هەندێ لایەنی باسی مافی ژنان کە کۆمەڵگا لەسەریان هەستیارە و وەک تابۆ سەیریان دەکات.) چ پێشکەشکاران و چ مامۆستایانی بەرنامەکە گەلێ ڕووکەش و سادە باسی جێندەر و ژن دەکەن؛ پرسیارەکانی پێشکەشکار خۆیان وەڵامەکەیشیان تێدایە و مامۆستا تەنها دەبێ پشتڕاستیان بکاتەوە، بەڵام زۆر جار لە پشتڕاستکردنەوەکەیشدا کورت دەهێنن و بە ناچار پەنا بۆ سەرچاوەی متمانەپێنەکراوی نازانستی دەبەن. بۆ وێنە مامۆستا عالیە بەردەوام دەگەڕێتەوە بۆ بیرەوەرییەکانی خۆی و وەک بەڵگە و ئارگیۆمێنت بەکاریان دەهێنێت، ئاشکرایە لە هەموویشیدا خۆی پاڵەوان و کچە زیرەکەکەیە کە مامۆستاکانی موعجیب کردووە! یان مامۆستا بێخاڵ چیرۆکی سیاسەتمەداران و خەڵکانی تر دەگێڕێتەوە. ئەوەی کە مامۆستایەکی زانکۆ توانای سەلماندنی بابەتێکی بە شێوەی تیۆری نییە و ناچارە پەنا بۆ بیرەوەری و چیرۆک ببات و وەک «فاکت» بە بەردەنگی بفرۆشێتەوە، نیشانەی ئەوەیە کە بە پێچەوانەی ناونیشانی بەرنامەکە و بەڵگەنامەی دوکتورای میوانەکان، نەک تەنها هیچ بێلایەنییەکی زانستی لە باسەکەدا ڕەچاو نەکراوە بەڵکوو ئاستی مەعریفیی مامۆستایانیش بەشی بابەتەکە ناکات. یاخود دوکتور بێخاڵ ئەبووبەکر ئەگەرچی دەزانێت و خۆیشی لە سەرەتاوە ئاماژەی پێ دەکات کە یەک لە ڕووە جیدییەکانی پێناسە تازەکان بۆ جێندەری مرۆڤ لە زانستە پێوەندیدارەکان بە سایکۆلۆژیاوە سەرچاوە دەگرێت، کەچی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو پێناسەیە، لە ناو زانستەکاندا تەنها بۆ زانستی پزیشکی دەگەڕێتەوە و لە زانستی پزیشکییشدا تەنها کۆمەڵێک لە پزیشکان بە نموونە دەهێنێتەوە کە باوەڕە پێشوەخت دیاریکراوەکەی خۆی پشتڕاست دەکەنەوە. ڕەنگە ئەم گەڕانەوەیە شتێکی ئاسایی بێت، بەڵام کاتێک کە تۆ باوەڕەکەت نەک بەرهەمی توێژینەوە و تێرامانی بێلایەنانەی زانستی، بەڵکوو درێژەی هەمان ئەو کولتوور و نەریتەیە کە تێیدا گەورە بوویت و ژیاویت، ئیدی ناتوانین ئەم چەشنە گەڕانەوەیە بە شتێکی ئاسایی و سروشتی بزانین. چونکوو لەم جۆرە میتۆدەدا ئیدی شتێک بە ناوی «توێژینەوە» -چ بگا بە توێژینەوەی زانستی- بوونی نامێنێت، بەڵکوو ئەم کارە جۆرێک لە گەڕان و پشکنینە بەدوای هەر سەرچاوەیەکدا کە بۆچوونە هەمیشەیییەکەی خۆمان پشتڕاست دەکاتەوە. ئاشکرایە لە ئاوەها پرۆسەیەکدا مێشکی مرۆڤ تەنها ئەو نموونانە دەبینێت کە لەگەڵ باوەڕەکەیدان و هیچ جۆرە ئامادەیییەکی ڕەخنەگرانە بۆ گومانکردن لەوەی هەیە و لەوێشەوە هەوڵدان بۆ توێژینەوەی بێلایەن، لە ئارادا نامێنێت. ئەمە گەورەترین کێشەی میتۆدۆلۆژیکی دەستێوەردانی ئیماندارانی نەریتییە لە پرسی نانەریتی و تازەی پێناسەی جێندەردا. ڕەنگە بتوانین بڵێین لە باسکردنی پێناسە تازەکانی جێندەردا مامۆستایانی مزگەوتەکان زۆر ڕاستگۆترن لەم جۆرە مامۆستایانەی زانکۆ، چونکوو بە چوار وشەی ناتەواوی زانستی باسێکی ئایدیۆلۆژیکی ناشیرین جوان ناکەن و ڕاستگۆیانە دەڵێن ئێمە تەنها پشت بە قورئان دەبەستین نەک هیچ سەرچاوەیەکی نائایینیی دیکە. بەڵام ئەم مامۆستا خاوەن شەهادە و بەڵگەنامانە تۆسقاڵێک لە زانست بەکار دەهێنن بۆ ڕەتکردنەوەی کۆی زانست، کە بە ئاشکرا هەوڵێکی ناڕاستگۆیانەی پارادۆکسیکاڵە؛ ئەگەر زانست خراپە بۆچی دەگەڕێنەوە بۆی؟ ئەگەریش دەگەڕینەوە بۆی بۆچی بە سەقەتی و ناتەواوی بۆ خوێنەری باس دەکەن؟! ئەڵبەت مامۆستا عالیە دواجار بە ڕوونی قسەی دڵی دەدرکێنێت و ئەڵێ ئەو باسانە دەبێ تەنها لە ناو کتێبدا بمێننەوە و قەت هەوڵ نەدرێ لە ئەرزی واقیعدا تاقی بکرێنەوە! جێی خۆیەتی مامۆستای بەڕێز وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە زانست ئەگەر خزمەت بە ژیانی حەقیقیی خەڵک نەکات بە کەڵکی چی دێت؟ ئینجا ئەو زانستە خەریکە شیکاری بۆ بابەتێک دەکات کە هەر ئێستەیش بوونی هەیە، کە وایە هەوڵدان بۆ تێڕامان و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە یان برەودان بە هۆشیاری لەو بوارەدا، ناوی تاقیکردنەوە یان دابەزاندن نییە، بەڵکوو ناوی پەرەپێدانە بە زاستی پێوەندیدار بە ژیانی خەڵکەوە. ئەگەر بڕیارە «مەعریفە» و «زانست» کاریان پێ نەکرێت و لە دووتوێی کتێبەکاندا قەتیس بمێنن، ئیدی فەلسەفەی دروستکردن و بوونیان چییە و ئەگەر نەبن چ شتێک لە کۆمەڵگا کەم دەبێتەوە؟ بێگومان هیچ. کاتێک خەڵکانی عیلمانی دەڵێن با ئایین وەک بەها پیرۆزەکەی خەڵکان بمێنێتەوە و کۆنترۆڵی دەسەڵات و کۆمەڵگا نەکات، زۆربەی ئیماندارانی وەک ئەم مامۆستایانە قەڵس دەبن و بە گژ هەرچەشنە ڕەخنەیەک لەم بوارەدا دەچنەوە، لە حاڵێکدا کە ئەو داوایە پشت بە ئارگیۆمێنت و بەڵگەی تیۆری و مێژووییی زۆر جیدی دەبەستێت و ئایینیش ناشیرین یان ڕەت ناکاتەوە، بەڵکوو دەوری ئایین لە سیاسەتدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەڵێ بەم هۆکارانە نابێ ئەو دووانە تێکەڵ بن. کەچی مامۆستا عالیە زانستی جێندەرناسی هەر لە بنەڕەتەوە دوور دەخاتەوە بۆ ناو کتێبەکان و هیچ دەورێکی بۆ دیاری ناکات! گەرچی دەستەواژە و چەمک و وشەی تازە لە زاری ئەم بەڕێزانەوە دەبیسین، بەڵام پێناسە و باوەڕەکانیان بچووکترین جیاوازی لەگەڵ باوەڕی مێژووییی کۆمەڵگادا نییە و ڕێک درێژەی هەمان باوەڕی کۆنە. بۆ وێنە لە باسی باڵاپۆشیدا دەستەواژەی «لایف ستایل» بەکار دەهێنن بەڵام دەرئەنجامەکە هەر واجببونی باڵاپۆشییە کە فەرمانێکی خودایییە و ئازادی لە هەڵبژاردنی شێوەژیاندا هیچ جێیەکی پێ نادرێت! باسی «جێندەر ڕۆل» دەکەن بەڵام دیسان ڕۆڵی سەرەکیی ژن هەر دەگەڕێننەوە بۆ ناو خێزان و ستایشی خۆقۆربانیکردنی ژن لە ئەرکی خێزانیدا دەکەن! بە واتایەکی زۆر سادە، نە خوێندن تا دوکتورا و نە بەکارهێنانی زمان و دەستەواژەی مۆدێرن و نوێ و نە بینینی وڵاتانی تر نەیتوانیوە بچووکترین گۆڕانکارییەک لە ڕوانگەی ئەم مامۆستایانە لە ئاست پرسی ژن و جێندەردا بەدی بهێنێت.
بە ئاستی دووهەم، گەورەکردنەوەی بابەتێکی وەک «ئێڵ‌جی‌بی‌تی»یەکانە و پێناسەکردنی وەک گەورەترین مەترسی بۆ سەر ژیانی هەنووکەی مرۆڤایەتی. بەدەر لە هەرجۆرە ڕوانگەیەکی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر فۆبیاسازی لە «ئێڵ‌جی‌بی‌تی»یەکان و مافەکانی ئەم کەسانە، لە ڕاستیدا نەک لە کوردستان بەڵکوو لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا «ئێڵ‌جی‌بی‌تی» تەنانەت نەبووەتە بابەتێکی کاریگەر و هاوکێشەساز، چ بگا بەوەی کە ببێتە هەڕەشە و هێندە پەرەی سەندبێ و بەهێز بووبێ کە بتوانێت بنەوانی کۆمەڵگا لێک بپچڕێنێت! تەنانەت لە ئەورووپا و لە ڕۆژئاوایشدا بە گشتی، هێشتا کۆمەڵگەی «ئێڵ‌جی‌بی‌تی» کەمینەیەکن کە کۆمەڵگا وەریان ناگرێت و بە پەرچەکرداری توندئاژۆیانەی زمانی و فیزیکی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. بەتایبەت بەرەی نیۆکۆنسێرڤاتیست کە گرنگترین و بەدەسەڵاتترین بەشی دونیای سەرمایەدارین، زۆر زیاتر لە مامۆستا موسڵمانە کوردەکەی ئێمە دژی «ئێڵ‌جی‌بی‌تی»یەکانن، بە ئاستێک کە کەسانی وەک ترامپ کە نوێنەری بێئەملاولای سەرمایەدارین، لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا دژایەتیکردنی کەمینە جێندەرییەکان و مافی لەباربردنی ژنان دەکەنە بانگەشەیەک بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانیاندا. کە وایە ئەو بانگەشانە کە پرسی «ئێڵ‌جی‌بی‌تی» یان پێوەندیی سێکسی لە دەرەوەی زەواج وەک پرۆژەیەکی سەرمایەداری پێناسە دەکەن کە «فاندی بۆ دیاری کراوە و دەیانەوێ کۆمەڵگای ئێمە لە ئەخلاق خاڵی بکەنەوە» زیاتر لەوەی هەڵگری حەقیقەتێکی کۆنکرێت و سەلمێنراو بێت، نیشاندەری زاڵبوونی «تیۆریی پیلان»ـە بەسەر مێشکی سادە و سەرەتاییی مامۆستاکانی ئێمەدا. ئەم مامۆستایانە بە چەشنێک پرسی جێندەر و ئێڵ‌جی‌بی‌تی دەبەستنەوە بە سەرمایەدارییەوە کە بینەر وادەزانێت هیچ ڕەگێکیان لە ناو مێژووی مرۆڤایەتیدا نەبووە، لە حاڵێکدا کە بە درێژاییی مێژووی ئینسان شێوە و فۆرمی هاوڕەگەزخوازی هەبووە و خەڵکانێک مەیلی سێکسیی لەم چەشنەیان تاقی کردووەتەوە. چیرۆکی قەومی لووت یەکێکە لەو چیرۆکە بەناوبانگانەی کە دەیسەلمێنێت هاوڕەگەزخوازی دیاردەیەکی مێژووییی کۆنە، یان وێنای عەشق لە یۆنانی کەونارادا کە لە «عەشقی پیاو بۆ پیاو»دا ڕەنگی دەدایەوە. لە مێژووی ئیسلامیشدا هاوڕەگەزخوازی نەتەنها بوونی هەبووە بەڵکوو بە درێژاییی چەندین سەدە ئاسانگیریشی بەرانبەر نوێنراوە، بە چەشنێک کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا یەک لە ڕەخنەکانی مەسیحیان لە ئیسلام ئەوە بووە کە لە بەرانبەر هاوڕەگەزخوازەکاندا زۆر نەرمونیان و ئاسانگیرە. لە مێژووی ئیسلامیدا هاوڕەگەزخوازی بە ئاستێک بەربڵاو و ئاسایی بووە کە تەنانەت هەندێ لە پاشاکانی سەردەمی ئومەوی و عەباسی بە ئاشکرا لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیاندا خۆشەویستی و سێکسیان کردووە. هەر لەم مێژوو و کولتوورەدا وشەی وەک «موخەنەس: مخنث» هەبووە کە تەعبیر لەو پیاوانە دەکات کە مەیل و سیمای ژنانەیان هەیە (لە کوردیدا نێرەمۆک) و ئەمەیش بەڵگەیە بۆ بوونی ترەنس لە دونیای کۆندا. هەر لە خودی زمانی کوردییشدا دەستەواژەی تایبەتی زۆر کۆنمان بۆ کرداری هاوڕەگەزخوازانە هەیە: سەربەسەر، پانپانۆکێ، قوزەخشانێ، کوزەتەقانێ، گونەتەقانێ و… . ئەمانە کۆمەڵە وشەیەکن کە مێژوویەکی زۆر کۆنیان لە زمانی کوردیدا هەیە و دەیسەلمێنن کە ئەو دیاردەیە بە ئاستێک بوونی هەبووە کە زمان بە پێویستی زانیوە دەستەواژەی بۆ دابهێنێ. کە وایە مەیلە جیاوازە سێکسییەکان بە هیچ شێوەیەک دیاردەیەکی تازە یان بەرهەمی پیلانی سەرمایەداری نین، بەڵکوو بەشێکن لە بوونی مرۆڤ کە لە بەشێکی گەورەی مێژوودا کراونەتە مایەی شەرم و هەوڵ دراوە بەتەواوی پشتگوێ بخرێن و حاشایان لێ بکرێت. بەڵام ئێستە تا ڕادەیەک ئەو شەرمە شکاوە و مرۆڤ خەریکە باسیان دەکات و هەوڵ دەدا لێیان تێبگات. ئەوەشی کە دەڵێن سەرمایەداری پرسی جێندەر بە ئاڕاستەی قازانجی مادیدا بە کار دەهێنێت، هیچ شتێک لەم پرسە ناگۆڕێت، چونکوو سەرمایەداری هەوڵی داوە نەک تەنها جێندەر بەڵکوو هەر شتێکی پێوەندیدار بە مرۆڤەوە لەناو ئەم گەردوونەدا بکاتە کەرەستەی ئابووری بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەرمایە لە بەرژەوەندیی سیستەمەکەدا. کە وابوو ئەم مەیلەی سەرمایەداری لە خۆیدا ناتوانێ ڕەوایەتی لە شتێک بسێنێتەوە یان بە پێچەوانەوە ڕەوایەتی بە شتێک ببەخشێت. ئێستە تەنانەت ئاویش بووەتە کاڵایەک و سەرمایەداری لە هەزاران ڕێگاوە دەیهەوێ کۆنترۆڵی سەرچاوەکانی ئاو بکات و پارەیان لێ دەربهێنێت، خۆ بە میتۆدی ئەو مامۆستایانە بێ، دەبێ بایکۆتێک بخەینە سەر ئاویش و لەبەر ئەوەی بووەتە هۆکاری پارەدەرهێنانی سەرمایەداری، ڕەوایەتیی لێ دابماڵین و بە کاری نەهێنین!
بە ئاستی سێهەم، لە ڕێگەی بچووککردنەوەی پرسی زۆر گرنگی مافی ژن یان کەمینە جێندەرییەکانەوە بۆ لایەنی سێکسواڵیتەی ڕووت، لەمپەرێکی گەورەی کۆمەڵایەتی دەخەنە بەردەم هەموو هەوڵێکی یەکسانیخوازانە بۆ دەستەبەرکردنی مافی یەکسانیی هەموو هاووڵاتییان. بزاڤی یەکسانیخوازی هەڵگری بنەمای مەعریفی و فەلسەفیی زۆر قووڵە و لایەنی سێکسواڵیتە تەنها بەشێکی بچووکی ئەم بزاڤەیە، بەرجەستەکردنەوەی ئەو لایەنە کە لە هەموو دونیادا تا ئێستایش کەمتازۆر وەک تابۆ و بڤە چاوی لێ دەکرێت، بەرکورتکردنەوەی ئیمکانی خەباتە لە پێناو مافی ڕەوای مرۆڤەکاندا. ئاخۆ مامۆستایەکی ژنی زانکۆ بە پلەی دوکتۆراوە کە باسی جێندەر یان ژن دەکات، چ شتێک وای لێ کردووە کە ڕێک هەمان ئەو تێڕوانین و زمانە پیاوسالارانەیە بەکار بهێنێت کە چەندهەزار ساڵە ژنانی کردووەتە مرۆڤی پلەدووی زەعیفە و ئۆبژە و لە بەرانبەریشدا پیاوی کردووەتە خودای سەرزەوی و خاوەنی کەون و کائینات؟! کە وایە بە ئاسانی دەتوانین بڵێین ئەو مامۆستا ژنەیش هەر پیاوێکی نێرسالارە و لە ڕێگای چەواشەکردنی حەقیقەتی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکانەوە، خەریکە خزمەت بە کولتووری دزێوی پیاوزاڵی و نێرسالاری دەکات. مخابن ئەم جۆرە دابڕاندن و لێکپچڕاندنەی گوتارە فیکری و کۆمەڵایەتییەکان، بووەتە نەریتێکی ڕووخێنەر لە ناو ئەکادیمیاکان و لە لای مامۆستایاندا.
بە ئاستی چوارەم، زەقکردنەوەی لەڕادەبەدەر و ناڕاستی ئەم پرسانە یارمەتیی دەسەڵاتە گەندەڵەکان دەدات بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و مەشغووڵکردنیان بەو بابەتانەوە تاکوو بەبێ هیچ لەمپەر و بەربەستێکی کۆمەڵایەتیی جیدی درێژە بە دەسەڵاتی ستەمکارانە و گەندەڵی خۆیان بدەن. ئاشکرایە کۆمەڵگای سوننەتیی ئێمە بە بەراورد لەگەڵ کۆمەڵگا ڕۆژئاوایییەکاندا زۆر دەمارگرژترە بەرانبەر بەو پرس و دیاردانەی بە دروست یان بە هەڵە وەک بەشێک لە ئەخلاق (بەتایبەت لە بواری سێکسواڵیتەدا) لە قەڵەم دراون. هەموو دەسەڵاتێکی نادیمۆکرات لە هەموو شوێنێکی جیهاندا شەیدای میکانیزمەکانی خافڵاندن و دوورخستنەوەی جەماوەرە لە سیاسەت، چونکوو لەم ڕێگایەوە پرۆژەی «ناسیاسیکردنەوە»ی کۆمەڵگا دەباتە پێشەوە و بەم چەشنە زۆر ئاسانتر درێژە بە دەسەڵاتی خۆی دەدات. بێگومان هیچ میکانیزمێک ناتوانێت یارمەتیدەری ئەم مەبەستەی سیاسەتبازان بێت مەگەر ئەوەی ڕەگێکی قووڵی لە ناو کولتووری کۆمەڵگاکەدا هەبێت. ئاشکرایە کولتووری ئێمە بە قورسی بارگاوییە بە ئایین و بەها ئایینییەکان، هەر بۆیە دەسەڵاتە زاڵە نادیمۆکراتەکان هەمیشە ئایینیان بە ئاڕاستەی خۆڵکردنە چاوی خەڵکدا بەکار هێناوە و کردوویانەتە کەرەستەیەک بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگایەکی لێقەوماوی ستەملێکراو. سەدام حسێن لە چەمکی ئیسلامیی «ئەنفال» بۆ جینۆسایدکردنی کورد کەڵکی وەردەگرت، خومەینی چەمکی ئیسلامیی «جیهاد»ی گۆڕیبوو بۆ هۆکاری هێرشکردنە سەر کوردستان، ئەردۆغان هەر ئێستە پرسی ئیسلامیی «حیجاب» بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن بەکار دەهێنێت. لەم نێوانەدا بەشێک لە ئیماندارانی کوردستانیش خوازراو و نەخوازراو، بە ئاگایییەوە یان لەڕووی نائاگایییەوە، ڕاستگۆیانە یان لەڕووی نیفاقەوە، ڕێک بە ئاڕاستەی ئەم ویست و گەڵاڵەیەی هەردوو دەسەڵاتی گەندەڵی زەرد و سەوزدا دەجووڵنەوە. کۆمەڵگا لە ئەنجامی گەندەڵیی دەسەڵاتداراندا تووشی هەژاری و هەڵاواردن و درزی چینایەتی بووە، بەڵام تەنها یەک پۆستی سادە لەسەر کچێکی مۆدێل بەقەدەر هەموو هەواڵە پێوەندیدارەکان بە گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سەرمایەی گشتییەوە سەرنجی جەماوەر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. ڕۆژانە بە دەیان بەرپرس و مەسئوولی دز و جەردە لە شەقامەکان و لە تەنیشت دانیشتووانی شارەوە تێدەپەڕن و خەڵک تەنانەت دەست لەسەر سنگ، ڕێزیشیان لێ دەگرن، بەڵام کچێک دەچێتە شوێنی ماتۆرلێخوڕین و بە سەدان پیاوی گەنج نەتەنها سووکایەتی بە کەرامەتی دەکەن بەڵکوو دەکەونە گیانی و تا ئاستی مردن لێی دەدەن، کەچی ئەم وەحشیگەرییە لە فەزای گشتیی سۆشیاڵ میدیادا پێشوازیشی لێ دەکرێت! ئەم فەزا بێمانا و توندئاژۆیە خۆی بەشێکی گەورەیە لە پرۆسەی سیاسەتسڕینەوە و نغرۆکردنی کۆمەڵگا لە ناو «کێشەی ساختەی ناواقیعی»دا کە وەک وترا یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ بەردەوامکردنی ستەمکاری و گەندەڵیی سیاسەتبازانی دژەخەڵک.
«ئەگەر دەتانەوێ نەتەوەیەک لەناو ببەن، باشترین و شاراوەترین کەرەستە بریتییە لە هەڵئاوسان. هەڵئاوسانێکی درێژخایەن دروست بکەن، چونکوو وردەوردە هەرهەموو بنەما ئەخلاقی و ئابوورییەکانی ئەو نەتەوەیە دادەڕووخێت.»
جان مینارد کینز، ئابووریزانی ناسراوی سەدەی بیست، ڕستەیەکی بەناوبانگی هەیە، ئەو دەڵێت: «ئەگەر دەتانەوێ نەتەوەیەک لەناو ببەن، باشترین و شاراوەترین کەرەستە بریتییە لە هەڵئاوسان. هەڵئاوسانێکی درێژخایەن دروست بکەن، چونکوو وردەوردە هەرهەموو بنەما ئەخلاقی و ئابوورییەکانی ئەو نەتەوەیە دادەڕووخێت.» ڕەنگە بتوانین هەندێ دیاردە و بەڵای دیکەی وەک درزی چینایەتی و ئیستیبداد و گەندەڵیی ئابووری و سیاسییش هەر لەم ڕیزەدا دابنێین. لە ڕاستیدا ئەوەی بنەما ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگایەک دادەڕووخێنێ، بە هیچ شێوەیەک کردار یان حەزێکی سێکسیی دوور لە عورفی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵە تاکێکی کەمهەژمار و تەنانەت پڕهەژماریش نییە، بەڵکوو بڵاوکردنەوەی هەژاری، هەڵاواردن، گەندەڵی و گرانییە، زەوتکردنی مافی خەڵکە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و بەشداریکردن لە سیاسەتدا، کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگایە لە لایەن مافیا ئابووری و سیاسییەکانەوە، نەمانی هەستی ئارامی و جێگیربوونە و… . ئەم چەشنە بەرنامانە کە لەژێر ناوی دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و بەها ئایینییەکاندا دروست دەکرێن، خۆیان یەکێکن لە هۆکارەکانی کوێرکردنی چاوەکان و کەڕکردنی گوێیەکانی جەماوەرێکی ستەملێکراو و لە هەمان کاتدا میکانیزمێکی زۆر کاریگەرن لە کۆمەڵە میکانیزمەکانی دەسەڵاتە نادیمۆکراتەکان بۆ شاردنەوەی کێشە حەقیقی و سەرەکییەکان و قوتکردنەوەی دیاردەی ساختە و دەستکرد. لەم نێوانەدا ڕەنگە مەبەستی هەندێ لەو کەسانە خێر بێت، بەڵام هێندە ئاستی خوێنەواری و مەعریفییان نزم و کەمە کە ناتوانن لە لێکەوتەکانی ئەو چەشنە کارانەی خۆیان تێبگەن، هەر بۆیە زەمینەی ئەوە فەراهەم دەکەن کە دەسەڵاتداری گەندەڵ بە داخستنی دوو قومارخانە و بەشداریکردن لە نوێژی چێژندا و کردنەوەی چوار مزگەوتی گەورە و ڕازاوە، خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکانی ئیماندار و لە ئاست ستەمە ڕاستەقینەکاندا بێ‌ئینتیما و ناکاریگەریان بخەن. بەشی هەرەزۆری ئەو کێشانەی هەنووکە بەرۆکی کۆمەڵگای کوردستانیان گرتووە بەرهەمی ئەو گەندەڵی و ئیستیبدادە سیاسییەیە کە بە ساڵانە خۆی بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندووە، بەرهەمی ئەو دەسەڵاتدارانەیە کە خۆیان وەک پاشا و خودان و خەڵکیش وەک ڕەعییەت و ڕەشۆک وێنا دەکەن و بەبێ سنوور لە ئەدەبیاتی ئایینییش بۆ ئەم مەبەستە کەڵک وەردەگرن. وەک نموونە، بە پێچەوانەی بۆچوونی مامۆستا بێخاڵ، بەرزبوونەوەی تەمەنی هاوسەرگیری لە کوردستاندا هیچ پێوەندییەکی بە تاکگەرایی یان پێناسە جێندەرییە تازەکانەوە نییە، بەڵکوو دەرئەنجامی نادڵنیاییی گەنجانە لە داهاتووی خۆیان و نیشتمانەکەیان. لە وڵاتێکدا کە درزی چینایەتی و ستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوونی هەیە هیچ دڵنیایییەک لە ئاست داهاتوودا بوونی نابێت و هاووڵاتییان هەست بە جێگیربوون و ئاسوودەیی ناکەن، هەر بۆیە وردەوردە و بە ناچار ئاستی ڕیسککردنیان دادەبەزێت و بڕیاردان لەسەر بەرنامەکانی ژیان، بۆ وێنە هاوسەرگیری یاخود تەنانەت کردنەوەی دووکانێک بۆ کەسابەت، دەبێتە کارێکی ئەستەمتر بۆیان.
نەناسینی هۆکارە ڕاستەقینەکانی دیاردە یان قەیرانێکی کۆمەڵایەتی و دەستنیشانکردنی هۆکاری ناڕاست، تەنها خیانەتکردن لە حەقیقەت نییە، بەڵکوو یارمەتیدانی هۆکارەکانی قەیرانە بۆ درێژەدان بە کارەکانیان. ئەگەر بە میتۆدی خودی ئەو مامۆستایانە بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەستەکەمان بمانەوێ نموونەیەکی بابەتییانە بهێنینەوە، باشترە ئاوا بڵێین: سەیارەیەک کێشەی بۆ دروست بووە و دووکەڵی زۆر دەکات، فیتەرەکە دەڵێت ئەوە هیی بەنزینی خراپە و پێویستە بەنزینخانەکەت بگۆڕیت، کەچی کێشە لە مەکینەکەوەیە و فیتەرەکە پێی نەزانیوە و بۆی چاک ناکاتەوە، خاوەنەکەی لەسەر قسەی فیتەر بە کاری دەهێنێت و تەنها بەنزینی بۆ دەگۆڕێت، دەرئەنجام سەیارەکە یەکسەر پەکی دەکەوێت و مەکینەکەی دەسووتێت. واتە نەناسینی هۆکاری ڕاستەقینە بووە هۆی قووڵتربوونەوەی کێشەکە و دواجاریش لەخشتەچوون و لەناوچوونی سەیارەکە. ئەم پرەنسیپە لە ئاست کێشە کۆمەڵایەتی و مرۆیییەکانیشدا هەر دروستە: بە ئاستی یەکەم نابێ ناکێشە بکەینە کێشە، بە ئاستی دووهەم نابێ دیاردە مرۆیییەکان لە پێشینە مێژوویییەکانی خۆیان داببڕین، بە ئاستی سێهەم نابێ هۆکاری ناڕاست و ساختە بۆ کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان دەستنیشان بکەین، بە ئاستی چوارەم دەبێ لە باسکردنی کێشە ئاڵۆزە مرۆیییەکاندا هەستیارییەکی گەورە و زانستی پێویستمان هەبێت و ڕوانگە ئایدیۆلۆژیکە پێشوەختەکەی خۆمان وەک فاکتی سەلمێنراو بەکار نەهێنین، بە ئاستی پێنجەمیش نابێ دیاردە کۆمەڵایەتییەکان یەکسەر ببەستینەوە بە ئەخلاقەوە و هەرتەنها لەو ڕۆچنە و سۆنگەیەوە ئاوڕی لێ بدەینەوە.
چالاکان و مامۆستایانی سەر بە تەیاری ئیماندارانی کوردستان کە ڕۆژوشەو شیوەن بۆ نەمانی ئەخلاق دەگێڕن و بانگەشەی گەڕانەوە بۆ بەهاکان دەکەن، بەو میتۆد و تێگەیشتنە ڕووکەش و سواوەی خۆیان، دەورێکی بەرچاویان هەیە لە بەردەوامبوونی دۆخی هەنووکەی سیاسەت لە کوردستاندا و بەو پێیەیش لە بەتاڵبوونەوەی کۆمەڵگا لە مانا و واتای ژیان و بەهای ئینسانیدا. کەچی گەلێ دەمارگرژیشن لە ئاست ڕەخنەکاندا و بە میتۆدی تەکفیر و تەشهیر وەڵامی خەڵکانی ڕەخنەگر دەدەنەوە. ئەم بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەیش کە بوونەتە پرۆژەیەکی ئایدیۆلۆژیکی ئاییندارانەی بەردەوام، دەورێکی نیگەتیڤی گەورەیان هەیەلە بەلاڕێداچوونی کۆمەڵگا و دوورکەوتنەوەی جەماوەر لە هۆکارە ڕاستەقینەکانی کێشە و قەیرانەکان. کە وایە بەتەواوی شیاوە کە بڵێین بە ناوی ئەخلاقەوە خزمەتی دەسەڵاتی گەندەڵ و ستەمکار دەکەن.
[1]. یەکەمیان بە بەشداریی دوکتور عالیە فەرەج مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی و دووهەمیانبە بەشداریی دوکتور بێخاڵ ئەبووبەکر، مامۆستای بەشی ئینگلیزیی زانکۆی سلێمانی. ئەڵبەت ژێرخانی مەعریفیی ئەو مامۆستایانە لە بەرنامەو نووسینەکانیتریشیاندا تا ڕادەیەک لە بەرچاو گیراوە.
ده‌رباره‌ی ئیلحاد له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی که بیرمه‌ندێکی ناسراوه له ناوه‌نده‌ ئه‌کادیمییه‌‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپیدا، له ساڵی ١٩٤٥دا کتێبێکی بڵاو کردۆته‌وه به ‌ناوی ‘له مێژووی ئیلحاده‌وه له ئیسلامدا’. کتێبه‌که سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌که‌ی له لێکۆڵینکاری و شرۆڤه‌ی تێکسته ئه‌ده‌بی و ڕه‌وانبێژی و سیۆلۆجییه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی ئیسلامیدا؛ هه‌ڵگری دوو گرفته: گرفتی یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که به‌ده‌وی تاڕاده‌یه‌ک ته‌سلیمی ئه‌و دیده باوه بووه که له سه‌رده‌می ئه‌و ‘مولحیدانه’دا گوتاری فه‌رمی ئایینی داڕشتووه و ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک مولحید ناوزه‌د کردووه. گرفتی دووه‌م؛ گرفتێکه که محه‌مه‌د ئه‌رگۆن سه‌رنجی داوه و له په‌ره‌گرافی کتێبێکیدا جه‌ختی لێ ده‌کاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌ده‌وی بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاگاداری ئه‌و دیبه‌یتانه‌ن ده‌زانن که مه‌به‌ستی ئه‌رگۆن ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دیدی به‌ده‌ویه له‌سه‌ر ئیلحاد له مێژووی ئیسلامی.
عەبدولرەحمان بەدەوی(١٩١٧-٢٠٠٢) بیرمەندی میسری
سه‌باره‌ت به گرفتی یه‌که‌م؛ ئه‌وانه‌ی له مێژووی ئیسلامدا به مولحید “نا-خوداباوه‌ڕ، بێخوداباوه‌ڕ” ناو براون و زیندانی کراون و هه‌ندێکیان کوژراون و هه‌ندێکیان که‌وڵکراون بۆ نموونه ‘ئیبنولموقه‌فه‌ع’ که وه‌رگێڕی کتێبێکی نایابه بۆ عه‌ره‌بی ‘که‌لیله و دیمنه’، له ڕاستیدا هیچیان مولحید نه‌بوون، به‌ڵکوو گوتاری زاڵ و فه‌رمی دینی وه‌ک کافر و زه‌ندیق له‌وانی ڕووانیوه. بۆ نموونه موحه‌مه‌د بن زه‌که‌ریای ڕازی بڕوای به توانا و ڕۆڵی عه‌قڵ هه‌بووه له شرۆڤه‌کردنی دنیا و تێکست و ده‌قه‌کان، له نووسینه‌کانیدا عه‌قڵی شکۆدار کردووه، جابری کوڕی حه‌یان بایه‌خێکی زۆری داوه به زانستی سروشتی و بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌ سروشتییه‌کان پشتی به‌ چاودێریکردن و هه‌ڵێنجانی ده‌رئه‌نجام له خودی دیارده‌کانه‌وه به‌ستووه، ڕاوندی له قوڵبوونه‌وه‌دا تا ئه‌و جێگایه ڕۆیشتووه که گومانی له نبووه‌ت و وه‌حی هه‌بووه. تێڕوانینی ئه‌و زانا و بیرکه‌ره‌وانه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ دید و ڕوانینی سه‌ره‌کی فڵان فیرقه‌ی ئیسلامی و فیسار خه‌لیفه و حاکمی ئیسلامی، ئه‌و گروپی دینی و ئه‌م فه‌قیهو موته‌که‌لیم، مه‌زهه‌بێک لێره و ته‌فسیرێک له‌وێ یه‌کی نه‌گرتبێته‌وه یان ناکۆک بووبێت، به‌ڵام ئه‌و ناکۆکبوونه نایانکات به مولحید، به‌ڵکوو ئه‌وه تۆمه‌ت و تاوانبارکردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی بووه ئه‌وانی کردۆته ده‌ره‌وه‌ی ئیمان و سزای داون، ئه‌مڕۆ زۆر که‌س حه‌لاج به ئیماندارتر ده‌زانن له بکوژه‌کانی.
گرفتی دووه‌م؛ گرفتی مۆدێرنێتی و ترادیسیۆنه که موحه‌مه‌د ئه‌رگۆن له په‌ره‌گرافێکدا به قووڵی گوزارشتی لێ کردووه. ئه‌رگۆن پێی وایه که ئیلحاد یاخود نا-خوداباوه‌ڕی، بێخوداباوه‌ڕی، دیارده‌یه‌که په‌یوه‌ندی به مۆدێرنێتییه‌وه هه‌یه، ئه‌بستیمی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له توانایدا نه‌بووه مرۆڤێک به‌رهه‌م بهێنێت که نا-خوداباوه‌ڕ بێت، نا-خوداباوه‌ڕی بابه‌تێک بووه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نزومه‌ی مه‌عریفی و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بیری لێ کردوونه‌ته‌وه. له دوای ڕێنیسانسه‌وه ورده ورده قه‌له‌ق و گومانی مرۆڤی نوێ په‌ره‌ده‌سه‌نێت، هاوشان به‌وه زانست و فیکر به ڕه‌تبوون به‌ناو شۆڕشی پیشه‌سازی و سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریدا گورزی گه‌وره له ئایین و جیهانبینیی ئایینی ده‌ده‌ن، تا ده‌گات به سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ده‌ی بیست که ئیتر مرۆڤێک سه‌ر هه‌ڵده‌دات که چیرۆکی ئایینی ناتوانێت وه‌ڵامگۆی خواسته مه‌عریفی و ژیاری و وجودییه‌کانی بێت. مرۆڤی ناخوداباوه‌ڕ که‌سێکه که بڕوای به بوونی هێزێکی میتافیزیکی پیرۆز نییه، واته مرۆڤی مولحید جیاوازه له مرۆڤی عیلمانی، چونکه ئیلحاد هه‌ڵوێست و شوێنگه‌یه‌کی فیکری و وجودییه، به‌ڵام عیلمانییه‌ت دۆکترینێکی سیاسییه، به‌و مانایه که‌سێکی عیلمانی ده‌کرێت بڕوای به خوا هه‌بێت، بڕوای به هێزێکی میتافیزیکی سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ و ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون هه‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و ئابووری و سیاسه‌ت، عیلمانی بێت و بڕوای به پێوه‌ری ئایینی نه‌بێت. واته په‌روه‌ردگارێکی هه‌مه‌توانای پیرۆز، مه‌رجه‌عی کۆزمۆلۆجی و میتافیزیکی که‌سی خوداباوه‌ڕه، به‌ڵام ده‌کرێت هه‌ر هه‌مان که‌س، مه‌رجه‌عه سیاسی و دۆکترینه‌که‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا، ئایین نه‌بێت و خودی هه‌ڵسوکه‌وت و جیهانبینییه‌که‌ی ئایین ئاراسته‌ی نه‌کات. کارل پۆپه‌ر یه‌کێکه له بیرمه‌نده دیاره‌کان که عیلمانییه و لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی کۆمه‌ڵگای کراوه‌یه و خۆیشی به مه‌سیحی زانیوه و کۆزمۆلۆجیاکه‌ی کۆزمۆلۆجیای ئینسانی ئیمانداری مه‌سیحی بووه. له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا مه‌سیحی و وه‌ک دۆکترینێکیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا مرۆڤێکی عیلمانی و کراوه. بۆیه له ڕووی تیۆرییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک له‌وه‌دا نییه مرۆڤ موسوڵمان بێت و له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا پراکتیزه‌ی بکات، هاوکات له ژیانی گشتیدا به‌رگری له عیلمانیه‌ت بکات. مۆرکردنی هه‌ر که‌سێکی عیلمانی به مولحید و ناخوداباوه‌ڕ ستراتیجێکی ده‌ستئه‌نقه‌سته که هه‌ندێک فیگه‌ر و ته‌وژمی دینی په‌نای بۆ ده‌به‌ن که خواستی ئایدیۆلۆجیای دینی ئاراسته‌یان ده‌کات ئامانجه‌که‌شیان لێدانه له هه‌ر ڕه‌وتێکی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه ئایدیۆلۆجییه‌که‌ی خۆیان. به‌شی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی له مێژووی ئیسلامدا وه‌ک مولحید ناسێنراون و ئازار دراون و هه‌ندێکیان کوژراون له ڕاستیدا مولحید نه‌بوون، به‌ڵکوو هه‌ڵگری دید و تێڕوانینێک بوون که له‌گه‌ڵ هێڵی سه‌ره‌کیی ڕوانینی بکوژه‌کاندا یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه. له ناوه‌ندی کوردیشدا ئه‌وانه‌ی ته‌وژمی دینی یان هه‌ندێک فیگه‌ری دینی به مولحید ناویان ده‌به‌ن، مولحید نین، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه هه‌ندێک جار هه‌ر ئه‌و فیگه‌ر و ڕه‌وته دینییانه که‌سانی تری دینداری ناکۆک به ڕوانگه‌که‌ی خۆیان به بێدین و ناخوداباوه‌ڕ و مولحید ناو ده‌به‌ن. میرزا موحه‌مه‌دین مه‌نگوڕی کتێبێکی نووسی بوو “گه‌شتی ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ” که زاده‌ی خه‌یاڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی بوو و په‌یوه‌ندی به خوداباوه‌ڕی و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی به ئایینیشه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام مه‌لاکان ساڵی ١٩٧١ خه‌ڵکیان لێ هان دا و که‌سانی پڕکراو به ڕق و کینه‌یان نارده سه‌ر ماڵه‌که‌ی و له ڕانیه ده‌ربه‌ده‌ریان کرد. عه‌بدولخالیق مه‌عرووف ته‌کنیکارێکی خوێنده‌وار بوو به باکگراوندێکی ڕۆشنبیریی ئایینییه‌وه؛ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی “ئاده‌میزاد له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا” له مزگه‌وته‌کانی کوردستانه‌وه که هیچ مه‌لایه‌ک ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ڕه‌خنه له به‌عس و قورئانسووتاندنه‌که‌ی بگرێت، ته‌کفیری ئه‌و پیاوه‌یان کرد و ساڵی ١٩٨٦ تیرۆریان کرد. ڕه‌ئوف زوهدی کتێبێکی نووسی “بۆ له هه‌قه که‌وتنه ته‌قه” که باسی ته‌ریقه‌تێکی دیاریکراوی ده‌کرد، دیسانه‌وه ساڵی ١٩٩٠ تیرۆر کرا. مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی که له پاڵ ده‌یان کتێبی تردا وه‌رگێڕی شه‌ره‌فنامه و یاداشته‌کانی ڕه‌فیق حیلمییه  بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ساڵی ٢٠٠١  تیرۆر کرا. ئه‌و ناوانه نه له کتێبه‌کانیاندا و نه له ژیانی تایبه‌تی و قسه‌ و کرداریاندا ڕۆژێک ناخوداباوه‌ر نه‌بوون.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سه‌که خۆی ڕایگه‌یاند که ناخوداباوه‌ڕه؟ بڕوای به هیچ هێزێکی سه‌روو-سروشتیی موقه‌ده‌س نییه؟ بڕوای به هیچ خودا و خوداکان و سوپریم پاوه‌رێک، دیتییه‌ک یان بوونێکی موقه‌ده‌س، ئافه‌ریده‌کارێکی پیرۆز نییه؟ ئه‌و کاته چی؟ کێشه‌که‌ چییه؟ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامی ئیسلام وه‌ک ئایین و سیۆلۆجیا و ئیسلام وه‌ک ڕه‌وتی دینی و ته‌وژمی ئایدیۆلۆجییه‌وه هه‌یه واز لێ دێنم بۆ ئه‌وان با وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه حوکمی ئینسانی مورته‌د، ناخوداباوه‌ڕ، موشریک، بێدین و هه‌موو زاراوه‌سازییه‌کانی تریان چییه؟ هێنده هه‌یه من هیچ ته‌وژمێک یان موجته‌هیدێکی موسوڵمانم نه‌بینیوه ئه‌و مه‌نزومه سکۆلائیه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی تێپه‌ڕاندبێت سه‌باره‌ت به ئینسانی مولحید، هه‌موویان مرۆڤی مولحید به مرۆڤ نازانن و به ‌شێوه‌یه‌ک وێنای ده‌که‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێودانگێکی ئه‌خلاقییه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه هه‌تا ئێستاش حوکمی ئینسانێک که پێشتر موسوڵمان بووه و دواتر باوه‌ڕی به بوونێکی پیرۆز نامێنێت هه‌ر کوشتنه. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ژماره‌یان تا دێت زۆرتر ده‌بێت، چاره‌سه‌ر چییه؟ به دانپێدانانی زاکیر نایک ژماره‌ی که‌سانی ناخوداباوه‌ڕ له سعودیه و کوه‌یت و ئیمارات و قه‌ته‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
عەبدولخالق مەعرووف (١٩٣٥-١٩٨٥) نووسەر و ڕۆشنبیری کورد
پرسی بڕوابوون به خودا و ناخوداباوه‌ڕی پرسێکی جدییه و جێ بایه‌خی چه‌ندان بوار و لقی زانستییه. میتافیزیکا که لقێکی سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌یه تایبه‌ته به جووڵاندنی پرسیار و شرۆڤه و ئه‌رگومێنتکاری ده‌رباره‌ی خودا، بوونه‌که‌ی، چییه‌تییه‌‌که‌ی و سیفه‌ته‌کانی، لاهوت و خوداناسی به‌شێکی سه‌ره‌کیی زانستی به‌راودکاریی ئایینه‌کانه و هیچ زانکۆیه‌کی موعته‌به‌ری دنیا نییه به‌شێکی بۆ ته‌رخان نه‌کردبێت. سایکۆلۆجیا زانستێکی دیکه‌یه که له‌ناو بابه‌ته بایه‌خداره‌کانی تریدا سایکۆلۆجیای ئینسانی ئیماندار و ئینسانی بێئیمان ده‌کاته بابه‌تی شرۆڤه و لێکۆڵینه‌وه‌کانی. سۆسیۆلۆژیا به خۆی و ئامار و توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌کانی له دیارده‌ی ئایین و گرووپی ئایینی و گرووپی بڕوادار و بێبڕوا ده‌کۆڵێته‌وه و به‌شێکی گرنگی له ته‌نیشت خۆیه‌وه گه‌شه پێ داوه که سۆسیۆلۆژیای ئایینه. زانست به گشتی و زانستی فیزیا به تایبه‌ت به ناڕاسته‌وخۆش بێت سه‌رێکی ده‌چێته‌وه سه‌ر باسکردن له هێزێک که جووڵه‌ی گه‌ردوون ئاراسته ده‌کات و له‌م په‌نجا ساڵه‌ی دواییدا فیزیای کوانته‌م بازی سه‌رنجڕاکێشی داوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و له بڕگه‌یه‌ک له بڕگه‌کاندا ده‌چنه‌وه سه‌ر باسکردن له خودا و خوداباوه‌ڕی. لێره‌وه پرسیارێکی گرنگ سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌سانێک که له کوردستان خۆیان سه‌رقاڵی دروستکردنی سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌رین؛ له بۆنه‌ی جیاوازدا ده‌ڵێن ‘خودا هێڵی سووره’، ئه‌م قسه‌یه چۆن پاساو ده‌ده‌ن؟ که خودا و خوداباوه‌ڕی و بێخودایی بابه‌تی گرنگی ئه‌و هه‌موو زانست و بواری توێژینه‌وانه بن هێڵی سوور مانای چییه؟ ئه‌مه چۆن بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنگه‌رییه خودا و قورئان و پێغه‌مبه‌ر به هێڵی سوور بزانێت؟ ئه‌ی چی هێڵی سوور نییه؟ بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری به‌و هه‌موو هێڵه سووره‌وه چۆن ده‌توانێت ڕێ بکات؟
بۆ مرۆڤی عیلمانی که بڕوای به فره‌یی و کۆمه‌ڵگای کراوه هه‌بێت، خوداباوه‌ڕی و ناخوداباوه‌ڕی پرسێکی که‌سییه. له دیموکراسی و عیلمانیه‌تدا هه‌موو مرۆڤه‌کان هاووڵاتیی یه‌کسانن به‌چاوپۆشین له جیاوازییه‌کانیان له ‌ناویشیاندا جیاوازیی دید و تێڕوانینیان سه‌باره‌ت به خودا. خوداباوه‌ڕی، که‌س ناکات به مرۆڤێکی چاک یان خراپ، پێوه‌ری ئه‌خلاقی چاک و خراپ پێوه‌رێکه له ده‌ره‌وه‌ی خوداباوه‌ڕی و ناخوداباوه‌ڕی. ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری ئه‌خلاقی و چاکه ده‌به‌ستنه‌وه به خوداباوه‌ڕییه‌وه له باشترین سیناریۆدا ئه‌و که‌سانه‌ن که ئاگایان له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی نوێ نییه و له خراپترین دۆخیشدا ئه‌و ئایدیۆلۆجیستانه‌ن که ئه‌جێندایه‌کی هه‌ژموونگه‌رای ترسناکیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی کوردیدا ده‌گوزه‌رێت و هه‌ندێک مه‌لا و بانگخواز وشه‌ی ئیلحادیان کردووه به جنێو و ئینسانی مولحید یه‌کسان ده‌که‌ن به هه‌موو خراپه‌کارییه‌کانی گه‌ردوون، له کاتێکدا ده‌کرێت ڕێک پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاست بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئینسانێک ئینسانێکی به‌رپرسیار و ئه‌خلاقی و سه‌لامه‌ت و دڵسۆزی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بێت، له دۆخی ناباوه‌ڕیدا زۆر زیاتره وه‌ک له دۆخی خوداباوه‌ڕیدا و ئه‌و ئامارانه‌ی جه‌خت له‌م ڕاستییه ده‌که‌نه‌وه که‌م نین. ناخوداباوه‌ڕی شوێنگه‌یه‌کی فیکری و ئۆ‌نتۆلۆجییه، به هه‌مان شێوه‌ی خوداباوه‌ڕی، چاکی و خراپی که‌سێک به شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت و به‌رخوردی له‌گه‌ڵ فه‌زای گشتی و که‌سانی دیکه‌دا ده‌پێورێت نه‌ک به تێڕوانینه‌ ئۆنتۆلۆجییه‌که‌ی. لێره‌وه هیچ مرۆڤێکی خوداباوه‌ڕ مافی نییه خۆی به که‌سێکی باشتر و ئه‌خلاقیتر بزانێت له مرۆڤێکی ناخوداباوه‌ڕ. ئه‌و پێوه‌ره بۆ کۆمه‌ڵگاکانیش ڕاسته، کۆمه‌ڵگایه‌ک که ڕێژه‌ی مرۆڤی ناخوداباوه‌ڕی زیاتر بێت له خوداباوه‌ڕ مه‌رج نییه که‌متر ئه‌خلاقی بێت، له زۆر دۆخدا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته، له ئه‌مستردام که ڕێژه‌ی مرۆڤی مولحید زۆرتره ئینسان زیاتر هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئه‌مان ده‌کات له ڕیاز و تاران و مانێلای پایته‌ختی فلیپین که مرۆڤی ئیماندار و خوداباوه‌ڕی زیاتر تێدایه، ڕێژه‌ی تاوانکاری که‌متره و که‌رامه‌تی مرۆڤ زیاتر پارێزراوه.
ڕاستییه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ستراکتۆری کۆمه‌ڵگای کوردستانی له سی ساڵی رابردوودا گۆڕانکاری زۆری به‌خۆوه بینیوه. وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ڕێژه‌ی مرۆڤگه‌لێک که چیرۆکی ئایینی و کۆزمۆلۆجیای دینی ناتوانێت ڕازییان بکات، ناتوانێت وه‌ڵامی نیگه‌رانییه فیکری و ئۆ‌نتۆلۆجییه‌کانیان بداته‌وه له زیاد بووندایه. دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌و مرۆڤانه نییه که عیلمانین وه‌کو دۆکترینی سیاسی به‌ڵام خوداباوه‌ڕن، چونکه ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ی له ژیانی تایبه‌تییاندا بڕوادارن، به‌ڵام پێودانگی ئایینی ڕه‌فتاریان ئاراسته ناکات هه‌میشه هه‌بوون، به‌ڵکوو من مه‌به‌ستم ئینسانی ئاته‌یسته، مرۆڤی ناخوداباوه‌ڕ. له‌و ساڵانه‌ی له کوردستان بووم که‌سانێکم بینیوه که ناخوداباوه‌ڕ بوون و ڕێژه‌که‌شیان له ئاستێکی سنوورداردا له زیادبووندایه.
به پێوه‌ری مۆدێرن فره‌یی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێنده‌ی دروشمێکه؛ هێنده ڕاستی نییه.
به‌ڵام بۆ دیار نین؟ بۆ ده‌نگیان نییه؟ بۆ ناتوانن گوزارشت له خۆیان بکه‌ن؟ لێره‌دا پرسی جیاوازی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی دێته ناوه‌وه‌. ئایا کۆمه‌ڵگای ئێمه جیاوازی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی قبوڵ کردووه؟
سه‌باره‌ت به هه‌مه‌چه‌شنه‌ییی ئایینی و که‌لتووریی کۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری کلاسیک سه‌یری بکه‌یت؛ به که‌موکورتییه‌کی زۆره‌وه، خاوه‌نی جۆرێک له هه‌مه‌چه‌شنه‌یی بووه، به‌ڵام به پێوه‌ری مۆدێرن فره‌یی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێنده‌ی دروشمێکه؛ هێنده ڕاستی نییه. له سه‌دان و هه‌زاران گوندی ئه‌رمه‌نی و کلدانی و ئاسوورییه‌کان له کوردستاندا چه‌ند گروپێکی په‌رته‌وازه‌یان ماونه‌ته‌وه، له شه‌قڵاوه و هه‌رمۆته و عه‌نکاوه و هه‌ندێکی سلێمانی. جووه‌کان دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و شه‌پۆلی دژه‌-سامی له عێراق و کوردستانیشدا هه‌موویان وڵاته‌که‌یان جێهێشت. ئێزیدییه‌کان ماونه‌ته‌وه له گوند و شارۆچکه‌کانی خۆیاندا و هێشتا زیندوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرش و کۆکوژی میرمحه‌مه‌دی میری سۆران دژی داسنییه‌کان ڕووداوێکه له‌وه به‌ناوبانگتره بیر بچێته‌وه. په‌لاماری دڕندانه‌ی داعش له‌به‌رچاوی خۆماندا ڕووی دا، هیچ موسوڵمانێک و به‌دیاریکراویش موسوڵمانی به‌ ئایدیۆلۆجیکراوی کورد ناتوانێت شانی خۆی له‌و به‌رپرسیارێتییه ئه‌خلاقییه بته‌کێنێت که ده‌که‌وێته سه‌ری. ئێزیدییه‌کان زیندوون و له گوند و نیشته‌نییه‌کانی خۆیان به سه‌رکزی دانیشتوون و له ڕووی یاساییه‌وه هاووڵاتیی یه‌کسانن، به‌ڵام له مێنتاڵیتیی گشتی و له‌ناو فه‌زای گشتیدا هه‌رگیز هه‌مان ماف و ده‌رفه‌تی موسوڵمانێکیان نییه. ئه‌و قسه‌ و وته ناشیرینانه‌ی مه‌لا و بانگخوازی دینی دژی ئێزیدییه‌کان ده‌یکه‌ن هیچ ئێزیدییه‌ک ناتوانێت له ماڵه‌که‌ی خۆیشیدا دژی موسوڵمانه‌کان بیری لێ بکاته‌وه. زه‌رده‌شتییه‌کان هه‌ن به گروپ و فیگه‌ری په‌رته‌وازه، به‌ڵام له ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌ ناووده‌نگی کوردستانه‌وه مه‌لای زۆر دیاری کورد قسه‌ و شێواندنکاری وایان له‌سه‌ر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زه‌رده‌شتییه‌ک له کوردستان دژی موسوڵمانه‌کان بیڵێت ئه‌وا ئیسلامییه‌کان زه‌وی هه‌ڵده‌گرن و داینانێنه‌وه. ئه‌و گرووپ و ده‌سته و فیرقه دینییانه هه‌ن، زیندوون به‌ڵام ده‌بێت بزانن و قایل بن که ئه‌وان که‌مترن، مه‌لوول دانیشن و مه‌منوون بن زیندوون.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌مه‌چه‌شنه‌ییی سیاسییه‌وه هه‌یه بارودۆخه‌که دیاره چۆنه و من قسه‌ی لێ ناکه‌م چونکه ڕۆشنبیرانی کورد قسه‌یان زۆر لێ کردووه و ئه‌و بابه‌ته به ئه‌ندازه‌یه‌ک مێشکی ئه‌وانی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه که هه‌موو خه‌یاڵدانی ئه‌و ڕۆشنبیرانه بۆ هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و جیاوازی له‌وه تێناپه‌ڕێت مه‌به‌ستییان ئه‌وه بێت لقێکی پارتی له هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت و کۆمیته‌یه‌کی یه‌کێتی له زاخۆ. کاتێک بابه‌ته‌که له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و جیاوازی و لێکبووردن وردتر بووه‌وه ڕۆشنبیرانی کورد نه‌ک هه‌ر به‌رگرییان له جیاوازی نه‌کرد، به‌ڵکوو بۆ نموونه له‌سه‌ر بابه‌تی جێنده‌ر هه‌ندێک ڕۆشنبیر قسه‌ی وایان کرد که به خوێندنه‌وه‌یان ئینسانی ئازادیخواز شاخی لێ ده‌ڕووا. ئه‌و هه‌موو قسه نازانستییه کرا، ئه‌و هه‌موو شێواندنکارییه، ئه‌و شه‌پۆلی هۆمۆفۆبیایه، ئه‌و هه‌موو کۆنه‌پارێزه په‌لاماری کۆمه‌ڵگایان دا و په‌لاماری هه‌موو به‌هایه‌کی مۆدێرن و مرۆڤانه‌یان دا ڕۆشنبیران یان بێده‌نگ بوون یان خه‌ریکی مه‌عزه‌ره‌تخوازی و به‌رائه‌ت زیممه بوون که ئه‌وان له بابه‌تی جێنده‌ر مه‌به‌ستیان فڵان شت و فیسار شت نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی که پێشتر شه‌ڕیان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیی بیرۆکه‌ی سێنته‌ره‌کانی جێنده‌ر له زانکۆکانی کوردستان ده‌کرد، له‌و هه‌موو هه‌ڵا و هه‌نگامه‌یه چوونه ماڵه‌وه و بێده‌نگ بوون و سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریکردن له مرۆڤ و که‌رامه‌تی مرۆڤانه‌یان چۆڵ کرد. ئه‌ی به‌رگریکردن له جیاوازی؟ ئه‌ی به‌رگریکردن له هه‌مه‌چه‌شنه‌یی؟ ئه‌ی به‌رگریکردن له ئازادی؟ ئه‌ی به‌رگریکردن له مافه‌کانی مرۆڤ؟ هه‌مووی غایب بوو.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به جیاوازیی عه‌قیده و ویژدانه‌وه هه‌یه، ئه‌وا ئینسانی ئیماندار و خوداباوه‌ڕ به ته‌واوی له شوێنگه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتدایه، چی له ڕووی سیاسی، چی له ڕووی کولتووری و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه،  له به‌رامبه‌ردا که‌سی ناخوداباوه‌ڕ که‌سێکه نه‌ک هه‌ر ژێرده‌سته‌یه، بگره که‌سێکه نابێت ببینرێت، بێزراو، گوێلێنه‌گیراو، په‌راوێزکراو، به‌شه‌یتانیکراو و داماڵراو له هه‌موو به‌ها و نرخێک. زیاد له جارێک گوێم لێ بووه مه‌لا له‌تیف و مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌رزنجی هه‌رچی سیفه‌تی خراپی ئه‌م دنیایه‌یه داویانه‌ته پاڵ مرۆڤی ناخوداباوه‌ڕ، نه‌ک هه‌ر ئه‌و مه‌لایانه به‌ڵکوو جارێک ڤیدیۆیه‌کی که‌ریم قه‌ره‌چه‌تانیم بینی که کابرایه‌کی واعیزمه‌زهه‌به ده‌ڵێت “ئینسانی ناخوداباوه‌ڕ عه‌قڵی ته‌واو نییه”!  ئه‌وه به جدیته؟ واته مارک زوکه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووکه‌که‌ت بێنین بۆ لای تۆ چاره‌سه‌ری بکه‌یت؟ ئه‌ی عومه‌ر شه‌ریفی ئه‌کته‌ر چی لێ بکه‌ین؟ سه‌لمان روشدی و ئۆ‌مبه‌رتۆ ئیکۆ و ئارسه‌ر میله‌ر و هه‌مه‌نگوای بۆ کوێ به‌رین؟ سیگمۆند فرۆید چی لێ بکه‌ین که باوکی سایکۆلۆجیایه و تۆ هیچی لێوه فێر نه‌بوویت، بیهێنین بۆ لات بیکه‌یت به ئه‌ندامی مه‌جلیسی موحاکه‌ماتی ته‌فتیشی جانتای کچان؟ ڕیچارد داوکینزی بایۆلۆجیست و ستیڤن هاوکینزی زانای فیزیا ببه‌ین بۆ لای چی شێخێک؟ بێرتراند ڕه‌سڵ، ده‌یڤید هیوم، پیته‌ر سینگەر‌ ‘ئه‌خلاقناسێکی گه‌وره‌ که  پرۆژه‌ی ئه‌خلاقناسییه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به مافی ئاژه‌ڵانه‌وه هه‌یه’، نیتشه، جۆن ستیوارت میڵ، سارته‌ر، مارکس و ئه‌نگڵس به‌یه‌که‌وه، ژیژه‌ک، هۆڵباخ، ئۆگه‌ست کۆمت، هه‌زاران زانا و فه‌یله‌سووف و نووسه‌ری دیکه‌ی نا-خوداباوه‌ڕ چی لێ بکه‌ین و بیانبه‌ین بۆ سه‌ر کام شه‌خس و مه‌زار؟ خاکه‌سار خۆمان! ده‌بێت ئاینده‌ی میله‌تێک چه‌ند تاریک و نوته‌ک بێت تۆ له تەلە‌ڤیزیۆنه‌وه پێیان بڵێیت چۆن منداڵه‌کانیان په‌روه‌رده بکه‌ن؟
له کوردستاندا هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک ڕایبگه‌یه‌نێت ناخوداباوه‌ڕه؛ ئه‌گه‌ر به زیندوویی سه‌ری ده‌ربکات، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رفه‌ت و چانسێکی ئیشکردن، پاراستنی شکۆ، ده‌رفه‌تی چوونه‌پێشه‌وه له ئیش و کار و وه‌زیفه، پێگه و ڕێز و ئیعتیباری کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ست بدات.
له کوردستاندا هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک ڕایبگه‌یه‌نێت ناخوداباوه‌ڕه؛ ئه‌گه‌ر به زیندوویی سه‌ری ده‌ربکات، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رفه‌ت و چانسێکی ئیشکردن، پاراستنی شکۆ، ده‌رفه‌تی چوونه‌پێشه‌وه له ئیش و کار و وه‌زیفه، پێگه و ڕێز و ئیعتیباری کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ست بدات. ئه‌وه‌ش هۆکاره‌که‌یه که ده‌بینین ناخوداباوه‌ڕه‌کان زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن. بۆیه ئه‌وانه‌ی باسی جیاوازی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌که‌ن له ڕاستیدا نازانم باسی چی ده‌که‌ن؟ جیاوازی هه‌ر ئه‌وه‌ نییه هه‌بێت به‌ڵکوو ده‌بێت به ماف و که‌رامه‌ته‌وه هه‌بێت، دیار بێت، ببینرێت، ببیسترێت، پێگه ‌و ئیعتیباری وه‌کوو مرۆڤی یه‌کسان پارێزراو بێت، مافی هه‌بێت گوزارشت له خۆی و جیهانبینییه‌که‌ی بکات و ئه‌و گوزارشتکردنه نه‌بێته هۆی له‌که‌داربوون و فه‌وتانی چانسی پێگه‌یشتن و سه‌رکه‌وتنی.
جیاوازی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و تۆلێرانس به ساده‌یی، مانای ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موومان وه‌ک مرۆڤ، ته‌نیا له‌به‌ر مرۆڤبوونه‌که‌مان یه‌کسان بین، خاوه‌ن ماف بین، ده‌رفه‌تی یه‌کسانمان پێ بدرێت، وه‌کوو یه‌ک بۆمان هه‌بێت گوزارشت له ئایدیا و جیهانبینییه‌کانمان بکه‌ین. یه‌کسان بین له ئه‌رک و مافدا به چاوپۆشین له‌وه‌ی موسوڵمانین یان نا-موسوڵمان، ئیماندارین یان بێئیمان، خوداباوه‌ڕین یان ناخوداباوه‌ڕ یان ئه‌گنۆستیک “که‌سێک که گومانداره و دڵنیا نییه خوداباوه‌ڕ بێت یان ناخوداباوه‌ڕ و پێی وایه هیچ لایه‌کیان ناتوانن بیسه‌لمێنن شوێنگه‌ی کامیان ڕاستتره”، یه‌کسان بین به چاوپۆشین له‌وه‌ی مه‌یلی سێکسوالیتیمان چییه، جێنده‌رمان چییه، ژنین یان پیاو یان ناوه‌ندڕه‌گه‌ز، ئینتیمای ئیتنی و کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تیمان چییه، ئینجا به چاوپۆشین له‌وه‌ی ئینتیمای سیاسی و گرووپیمان چییه. باسکردن له هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و لێکبووردن، جیاوازی و یه‌کترقبوڵکردن، ئه‌گه‌ر که‌متر له‌وه بێت؛ ئه‌وا بریتییه له زه‌یف و درۆ، دووڕوویی و خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماعی، خۆنوواندن و ئاهه‌نگگێڕان بۆ شانازییه‌کی ساخته.
سەرەتایەک بۆ چەمکە بنەڕەتییەکانی جێندەر و ڕەگەز (Sex)
چەمکەکان بریتین لەو زاراوانەی کە زانایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی وەک پۆلی شیکاری بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگا و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی بەکاری دەهێنن. لە توێژینەوە جێندەرەکاندا چەندین چەمکی لەو جۆرە هەن کە چوارچێوەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەفتارەکان دیاری دەکەن. مێژووی چەمکی جێندەر درێژ نییە بە پێچەوانەی چەمکی چینایەتی. چەمکی جێندەر بۆ یەکەمجار لە ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن جۆن مۆنی لە گوتارێکدا بەکار هێنرا کە مەبەست لێی شەرعیەتدان بە گۆڕینی ڕەگەزی بوو، و لە کۆتایییەکانی شەستەکانەوە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەکار دەهێنرێت. لەو قۆناخەوە، پرسی جێندەر بووەتە ناوەندی باسەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. سەرهەڵدانی ڕاستەقینەی جێندەر وەک چەمکێک تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە شەپۆلی دووەمی فێمینیزم کە سەرنجی بۆ دابەشبوونە ڕەگەزییەکان لە کۆمەڵگادا ڕاکێشا و بۆ ئەو شێوازانەی جیاوازی و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی دروست کردووە. توێژەرانی فێمینیست دەستیان کرد بە پەرەپێدانی تیۆریی جیاواز سەبارەت بە چۆنیەتیی دروستبوونی «ژن» و هەروەها بەکارهێنانی جێندەر، نەک ڕەگەز، وەک ڕێگەی سەرەکیی باسکردن لە پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو. هەندێک لە فێمینیستەکان پێیان وایە ژن جگە لە ‘ئۆبژەیەک(بابەتێک)ی سێکسی بۆ پیاوان’ هیچی تر نییە و لەم ڕێگەی بەشتبوونەوە دەبێتە ژن. بۆیە ئامانج بۆ زۆرێک لە چالاکوانان و توێژەران ئازادکردنی ژن بوو لەناو ئەم کاتیگۆرییانە. توێژەرانی فێمینیست پێشنیازی ئەوە دەکەن کە پێویستە لە گوتار و نووسینە ئەکادیمییەکاندا لەنێوان دوو زاراوەی «جێندەر» و «ڕەگەز» تێ بگەین و جیا بکرێتەوە. پێ دەچێت مشتومڕ لەسەر ئەوەی کامیان گرنگترە، ڕەگەز یان جێندەر، یان باسکردن لەوەی کە چۆن مرۆڤەکان تێ بگەن ڕەگەز چییە، باسکردنی جیندەر زۆر گرنگ بێت.
ڕەگەز (Sex)
بە شێوەیەکی زۆر فراوان، «ڕەگەز» ئاماژەیە بۆ جیاوازییە بایۆلۆژی و فیزیۆلۆژییەکانی نێوان ڕەگەزی نێر و مێ. زاراوەی ڕەگەز بریتییە لە جیاوازییەکی جەستەیی لەنێوان نێری بایۆلۆژی و مێی بایۆلۆژیدا. بە شێوەیە کاتێک کۆرپەیەک لەدایک دەبێت، کۆرپەکە بەپێی ڕەگەز بە «کوڕ» یان «کچ» ناوزەد دەکرێت. جیاوازی کۆئەندامی سێکسی نێوان نێر و مێ بنەمای ئەو جۆرە تایبەتمەندییەن. جیاوازی بایۆلۆژی لەنێوان ڕەگەزەکاندا هەیە و زۆربەی مرۆڤەکان (جگە لە چەند حاڵەتێکی کەم) ئەوانی تر وەک یەک ڕەگەز لەدایک دەبن، بەڵام دواتر بەپێی چاوەڕوانی و ڕۆڵی تایبەت بە جێندەر کۆمەڵایەتی دەکرێن. نێرە بایۆلۆژییەکان فێر دەبن ڕۆڵی پیاوانە بگرنە ئەستۆ. ئەوان کۆمەڵایەتی دەکرێن بۆ ئەوەی بە شێوازی پیاوانە بیر بکەنەوە و مامەڵە بکەن. مێیینە بایۆلۆژییەکان فێر دەبن ڕۆڵی ژنانە بگرنە ئەستۆ. ئەوان بەکۆمەڵایەتی کراون بۆ ئەوەی بە شێوازی ژنانە بیر بکەنەوە و ڕەفتار بکەن. وەک نووسەری فێمینیست، سیمۆن دو بۆڤوار دەڵێت «کەس بە پیاوی لەدایک نابێت بەڵکوو دەبێتە پیاو»، و «کەس بە ژنی لەدایک نابێت بەڵکوو دەبێتە ژن». جیاوازییە بایۆلۆژییەکانی نێوان ڕەگەزەکان تا ڕادەیەک هەندێک جیاوازیی دەروونی و کۆمەڵایەتی بنیاتنراو ڕوون دەکەنەوە. ئەم بۆچوونە لەلایەن هەندێک نووسەری فێمینیستی وەک جودیس باتلەرەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت.
باتلەر دەڵێت ڕەگەز سروشتییە و لە پێش هەموو شتێکەوەیە. جێندەر وەک بنیاتێکی لاوەکی هەست پێ دەکرێت کە بەسەر لووتکەی ئەم جیاکارییە سروشتییەدا سەپێنراوە. هەروەها دەڵێت ڕەگەز «سێکس» خۆی دەبێتە پۆلێکی کۆمەڵایەتی. ئەمەش بەو مانایەیە کە جیاوازیی نێوان «نێر» و «مێ» جیاکارییەکی کۆمەڵایەتییە کە کۆمەڵگا کردوویەتی و شێوازێکی تایبەتە بۆ هەستکردن و دابەشکردنی جیاوازییەکانی نێوان «نێر» و «مێ». نیگەرانی باتلەر ئەوەیە کە خودی «بایۆلۆژی» وەک دیسپلینێکی زانستی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێنەرایەتیکردنە و لەوە گرنگتر کۆمەڵێک جیاوازی لەنێوان مرۆڤەکاندا هەیە، بەڵام تەنیا هەندێکیان دەبنە بنەمایەک بۆ دابەشکردنی مرۆڤ بۆ جۆرە جیاوازەکان. بە واتایەکی تر، تەنانەت ئەگەر قبووڵ بکەین کە جیاوازیی بنەڕەتی لەنێوان «ڕەگەزەکان»دا هەیە، هیچ هۆکارێکی لۆژیکی یان عەقڵانی بۆ بەکارهێنان نییە. ئەمەش بنەمای دابەشکردنی مرۆڤە بۆ دوو گرووپ یان ڕەگەز. باتلەر زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کە ڕەگەز «سێکس» تەنیا پۆلێکی شیکاری نییە. هەروەها پۆلێکی نۆرماتیڤە. دیاری دەکات کە ژن و پیاو چین. هەروەها دیاری دەکات کە ژن و پیاو دەبێت چی بن. ڕێساکان دادەڕێژێت بۆ ڕێکخستنی ڕەفتاری ژن و پیاو. باتلەر بەو ئەنجامە دەگات کە سێکس هەروەها پۆلێکی کۆمەڵایەتییە. هەندێک نووسەری فێمینیست هەن کە لەگەڵ باتلەر هاوڕا نین و «سێکس» بە سروشتی بایۆلۆژی لە بنەڕەتدا دەزانن.
جێندەر:
بە زاراوەیەکی سادە، جیندەر جیاوازیی نێوان ژن و پیاو لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ڕوون دەکاتەوە، بۆیە جێندەر پۆلێکی شیکارییە کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بۆ جیاکردنەوەی جیاوازیی بایۆلۆژیی نێوان ژن و پیاو بنیات نراوە. هەروەها جێندەر بۆ وەسفکردنی جیاوازیی ڕەفتاری نێوان ژن و پیاو بەکار دێت کە بە «پیاوانە» و «ژنانە» وەسف دەکرێن. فێمینیستەکان تیشک دەخەنە سەر ئەم لایەنە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم جیاوازییانە بایۆلۆژی نین بەڵکوو بنیاتنانی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالارین. هەندێک لە تیۆریستەکان باس لەوە دەکەن کە جیاوازییە بایۆلۆژییەکانی نێوان ژن و پیاویش لە ئەنجامدا جیاوازیی دەروونی و جەستەیییان لێ دەکەوێتەوە. ئەوان دەڵێن لە ڕووی بایۆلۆژییەوە پیاوان لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە لە ژنان باڵاترن. تیۆریستەکانی تریش باس لەوە دەکەن کە جیاوازی بایۆلۆژیی نێوان ژن و پیاو زیادەڕۆی تێدایە. جیاوازییەکان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن سیستەمی پیاوسالاری کۆمەڵگاوە بنیات دەنرێن کە بە هۆیەوە پیاوان بە باڵادەست لە ژنان وەسف دەکرێن. بۆیە ژنان لە کۆمەڵگادا دەبنە ژێردەستەی پیاوان. بەڵام مرۆڤ پێویستە لەوە تێ بگات کە ڕۆڵی کۆمەڵایەتیی مرۆڤ بۆ هەمیشە نییە و دەتوانرێت بگۆڕێت.
چەمکی جێندەر بەبێ فێمینیزم نەدەکرا بەم شێوازە پەرە بستێنێت، هەوڵ و داواکاری فێمینیستەکان بۆ ئەوەی ژنان تێ بگەن کە چۆن ڕۆڵەکانیان لە کۆمەڵگادا بە درێژاییی مێژوو دروست بووە کارێکی گرنگ بوو. بەرهەمەکانی سیمۆن دو بۆڤوار و هەروەها ڕەنگدانەوەکانی میشێل فوکۆ لەسەر سێکسوالێتی پشتگیرییان لەو بیرۆکەیە کرد کە ڕەگەز پەیوەندی بە سێکسەوە نییە و ئەم بۆچوونە لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە تایبەت لە کۆمەڵناسی و ئەنترۆپۆلۆژیای کولتووریدا زەمینەی پەیدا کرد. ڕوانگەیەکی لەو جۆرە بانگەشەی ئەوە دەکات کە مرۆڤ دەتوانێت بە ئەندامی سێکسی نێرەوە لەدایک بێت بەڵام هێشتا ڕەگەزی مێیینە بێت.
لە بیرکردنەوە لە پۆلێنکردنە جێندەرەکاندا پێویستە سەیری ڕەگەز و جێندەر بکرێت کە لە ڕووی چەمکییەوە جیاوازن. هەر یەکەیان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بە شێوازی جیاواز بنیات نراون. جێندەر پۆلێکی سەرتاسەرییە_پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی سەرەکییە کە نزیکەی هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی ڕێک دەخات. جیاوازی جێندەر/ڕەگەز پرسەکانی نێر-مێ دەورووژێنێت؛ پیاوانە و ژنانە. لەگەڵ هەر بنیاتنانێکدا جیاوازییە بایۆلۆژییەکانی نێوان ژن و پیاو دەگۆڕێن بۆ زاراوە و وەسفە کۆمەڵایەتییەکان. نووسەرانی فێمینیست دەڵێن جیاوازییە بایۆلۆژییەکان لە ڕێگەی وەسفە کۆمەڵایەتییەکانی پیاوسالاری و مێیینەیییەوە بەرزتر دەبنەوە. شێوازەکانی جیاوازی بەپێی جێندەر کاتێک دەبینرێن کە کارەکتەرەکە نێرینە یان مێیینە بێت. بۆ نموونە، پەمەیی و شین ڕەنگی ڕەگەزین، یەکەمیان وەک «مێیینە» و دووەمیان وەک پیاوانە سەیر دەکرێت. زیاتر «بەهێز» و «توند» پیاوانەیە. «لاواز» و «نەرم» پەیوەستن بە کارەکتەری ژنان. چەند سیفەتێکی تریش هەن کە بە پیاوانە و مێیینە پۆلێن دەکرێن. پیاوێتی و ژنێتی چەمکگەلێکن کە دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی نێربوون یان مێیینەبوون دەردەخەن ئەو سیفەت و تایبەتمەندییانەی کە باس لە ژن و پیاو دەکەن، پیاوان سوودێکیان پێ دەبەخشن بەسەر ژناندا.
پیاوێتی یان ژنێتی بەهای نییە مەگەر ئەو کاتەی لەلایەن ڕەگەزی بایۆلۆژییەوە ئەنجام بدرێت و پەرەی پی بدرێت. پیاوانە/ژنانە، نێر/مێ ئەو پۆلێنانەن کە خزمەت بە شاردنەوەی ئەو ڕاستییە دەکەن کە جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە سەر بە نەزمێکی ئابووری، سیاسی، ئایدیۆلۆژین. لێکۆڵینەوەی ڕیشەیی لەو گریمانەیەی کە لە کاتێکدا جێندەر لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دیاری کراوە، ڕەگەز بایۆلۆژییە و لێرەوە ڕەگ و ڕیشەی لە سروشتدا هەیە.
تێبینی/ بۆ نووسین و ئامادەکردنی ئەم بابەتە سوود لەم سەرچاوانە گیراوە:
https://www.academia.edu/33049366/BASIC_CONCEPTS_SEX_AND_GENDER_MASCULINITY_AND_FEMININITY_PATRIARCHY_Unit_Structure.
https://www.apa.org/pi/lgbt/programs/safe-supportive/lgbt/key-terms.pdf.
Francis, B., 2010. Re/theorising gender: Female masculinity and male femininity in the classroom?. Gender and education, 22(5), pp.477-490.
https://www.academia.edu/33402276/50_Key_Concepts_in_Gender_Studies
هۆمۆفۆبیا
گوتاره‌کان که زاڵ ده‌بن، جا هه‌ر گوتارێک بێت، کولتووری، سیاسی، ئاینی، یان ته‌نانه‌ت هونه‌ری و ئیستاتیکیش، زاڵبوونه‌که‌یان مه‌رج نییه وابه‌سته‌ی ڕه‌وابوونه‌که‌یان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌می ڕه‌وابوونیان هه‌بێت، ده‌بێت ڕێگه خۆش بکرێت و زه‌مینه‌سازی بکرێت به‌وه‌ی گوتاره دژه‌کانیان خۆیان نمایش بکه‌ن. له سه‌رده‌می نوێدا بۆ ئه‌وه‌ی گوتارێک ڕه‌وایه‌تی وه‌ربگرێت ده‌بێت له فه‌زای گشتیدا دیبه‌یتی له‌سه‌ر کرابێت، به فیلته‌ری ئه‌رگومێنت و وتووێژی عه‌قڵانیی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه‌دا ڕۆیشتبێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆچوون و ئه‌رگومێنت و دژه‌ئه‌رگومێنته‌کانیان له‌ناو ده‌رفه‌تێکی یه‌کساندا خستبێته ڕوو. گوتاری هێترۆسێکسوالیتی- مه‌یلی سێکسوالیتی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر-  که هه‌زاران ساڵه زاڵ بووه، زاڵبوونه‌که‌ی مانیفێستی جۆرێکی دیاریکراوه له په‌یوه‌ندییه‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵات، بۆیه زاڵبوونه‌که‌ی هه‌رگیز مانای ئه‌وه نییه هێترۆسێکسواڵیتی ڕه‌سه‌ن و راسته و هۆمۆسێکسوالیتی و بایۆسێکسوالیتی ناڕه‌سه‌ن و هه‌ڵه‌ و یان به زمانی هه‌ندێک به حیساب خوێنده‌وار ‘له‌گه‌ڵ سروشت و فیتره‌تی مرۆڤ ناکۆکه’. ئه‌وه‌ی که ساڵانێکی زۆر پیاو زاڵ بووه و نۆرم و به‌هاکانی دیاری کردووه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆرێک له په‌یوه‌ندیی هێز و ده‌سه‌ڵات بووه نه‌ک شتێکی سروشتی، ئه‌وه‌ی که مرۆڤی سپی خۆرئاوایی له هه‌ڵمه‌تی کۆڵۆنیالیدا وڵات و میله‌تانی تری کۆلۆنیزه کردووه و چه‌وساندوونییه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به هێز و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بووه نه‌ک هۆکاری خوێن و ڕه‌گه‌ز، بۆیه کاتێک فێمینیزم ته‌حه‌دای ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاو و ناڕه‌وای پیاو ده‌کات بێگومان که‌سانێکی زۆر هه‌ست به مه‌ترسی له‌ده‌ستچوونی ده‌سه‌ڵاته‌که ده‌که‌ن، چه‌ندان بیانوو و قسه‌ی تیۆری داده‌تاشن تاکوو ئه‌و ته‌حه‌دایه بێنرخ بکه‌ن، کاتێک کۆڵۆنیالیزه‌کراو ڕاده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێت کۆڵۆنیالیزم ڕه‌وا نییه، خۆ کۆڵۆنیالیسته‌که یه‌کسه‌ر ناڵێت ڕاست ده‌که‌یت، بێگومان دێت دنیایه‌ک تیۆریی سیاسی و بایۆلۆجی و کۆمه‌ڵناسیت بۆ ڕیز ده‌کات تاکوو ڕه‌وایه‌تی به‌و پرۆسێسه بدات. سه‌باره‌ت به هێترۆسێکسوالیتیش هه‌ر وایه. کاتێک هۆشیاری به ‌ماف و ناسنامه‌ی گروپه‌کانی ئێڵ جی بی تی کیو خۆی نمایش ده‌کات، هه‌زاران هۆمۆفۆب ڕاست ده‌بنه‌وه و قسه ده‌هێنن و ده‌به‌ن، باسی فیتره‌ت و سروشتی مرۆڤ ده‌که‌ن، ئاین و نه‌ریت و یاسا ده‌خه‌نه کار، چونکه نایانه‌وێت له‌و قۆزاخه نه‌ریتییه ده‌ربچن، له ڕاستیدا نایانه‌وێت و به‌رهه‌ڵستی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن که هێترۆسێکسواڵه‌کانی زاڵ کردووه و ئه‌وانی تری بێده‌نگ کردووه.
ساڵی دوو هه‌زار و چوارده “مۆرتین تیلده‌م”ی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی فیلمێکی دروست کرد که باسی ژیانی “ئاله‌ن تێرین”ی ده‌کرد. ئاله‌ن که له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا ڕۆڵێکی گرنگی هه‌بوو له سه‌رکه‌وتنی به‌ریتانیادا له جه‌نگ و کۆدی په‌یامه‌کانی سوپای نازیی ئه‌ڵمانی بۆ سوپای به‌ریتانیا که‌شف ده‌کرد. ئاله‌ن تێرین ماتماتیکزان و  زانای کۆمپیوته‌ر بوو، ئه‌و زانسته‌ی کۆمپیوته‌ر که ئێمه‌ ئێستا ده‌یزانین و ئه‌و سیستمی ئه‌لگۆریسمه‌ی به‌کاری ده‌هێنین به‌شێکی زۆری قه‌رزاری توانا و لێهاتووییی ئاله‌ن تێرینه. به‌ڵام ئاله‌ن تێرین مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زخووازی هه‌بوو، له ژێر جه‌بری کولتووری هۆمۆفۆبیا و جیاوازیی قبوڵنه‌که‌ری ئه‌وکاتی به‌ریتانیدا خۆی کوشت. فیلمه‌که، ‘گه‌مه‌ی کۆپیکردن” گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار و شکۆ بوو بۆ تێرین و پێزانین و ڕێز بوو بۆ کاره‌کانی، هه‌روه‌ها داوای لێبوردنێکیش بوو بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی لێی کرا.
به‌ریتانییه‌کان له ساڵی ٢٠٢٠ دا له شاری بریستۆڵ په‌یکه‌ری “ئێدوارد کۆڵستن”یان خست و فڕێیاندایه خواره‌وه و خستیانه ژێر پێ. ئێدوارد کۆڵستن پیاوێک بووه، له کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ژیاوه، بازرگانی کۆیله بووه و به کاره خێرخوازییه‌کانی ناسراوه. ڕووخاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی و لابردنی؛ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیعتیبارێک بوو له پیاوێک که شایانی نه‌بوو، با کاری خێرخوازیشی کردبێت، به‌ڵام ئه‌و بازرگانی کۆیله بووه، هه‌روه‌ها داوای لێبوردنێکیش بوو له‌ کۆیله‌کان و له قوربانییه‌کان.
شارستانێتی خۆرئاوا ئێستا له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی ڕاسته که هه‌ڵه‌کانی پێشووی خۆی ڕاست ده‌کاته‌وه. ئۆباما پێشوازی له “ئێلێن دیگێنێرس”ی ئه‌کته‌ر و کۆمیدیاکار ده‌کات، شاژنی به‌ریتانیا پله‌ی ‘سێر’ ده‌به‌خشێت به “ئێڵتن جۆنز”ی گۆرانیبێژ، له‌ کاتێکدا ئه‌و دوو  ناوه به ئاشکرا هۆمۆسێکسوه‌ڵن.
بابه‌تی جێنده‌ر بابه‌تێکی ئاڵۆزه، تازه‌یه، له زانکۆکانی دنیا هه‌زاران توێژه‌ر خه‌ریکی توێژینه‌وه‌ن ده‌رباره‌ی، بوارێکه تێیدا زانست و به‌تایبه‌ت زانستی بایۆلۆژی و سایکۆلۆژی، فه‌لسه‌فه ‌و سیاسه‌ت و توێژینه‌وه کو‌لتوورییه‌کان یه‌کتر ده‌بڕن و به‌شداری له دیبه‌یته‌کانیدا ده‌که‌ن، هۆمۆسێکسوالیتی و تێگه‌یشتن له ناسین و پێناسه‌کردن و زانینی ناسنامه‌ی سێکسوالیتی به‌شێکی ئه‌و بواره‌یه، ئه‌وانه‌ی هه‌موو بابه‌تی جێنده‌ر له هۆمۆسێکسوالیتیدا کورت ده‌كه‌نه‌وه به ئه‌نقه‌ست وا ده‌که‌ن، پاڵنه‌ره‌که‌شیان ئه‌جێندایه‌کی دواکه‌وتووانه‌ی کولتوورپه‌رستییه و له بنه‌مادا پاڵنه‌ره‌که‌یان دژایه‌تی مافه‌کانی مرۆڤه، به‌ڵام په‌نا بۆ ناشیرینترین فۆرمی ده‌ربڕین و ڕیتۆریکێکی به‌ربه‌ریانه‌ و تیرمینۆلۆجییه‌ک ده‌به‌ن بۆ پاساودانی هێرشه‌که‌یان که هه‌مان تیرمینۆلۆجی فه‌قێی گوندێکه. ئه‌وه‌ی که مه‌یلی سێکسواڵی جیاواز له مه‌یلی باو، جیاواز له هێترۆسێکسوالیتی له ئه‌وروپا و به‌شێک له وڵاتانی تردا قبوڵ ده‌کرێت و دانی پێدا ده‌نرێت بابه‌تێکی هه‌ڕه‌مه‌کی نییه به‌ڵکوو دنیایه‌ک زانست و توێژینه‌وه و کتێب و به‌شی گرنگی زانکۆی گرنگ ڕاستییه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنن و بیرمه‌ندان له فه‌زای گشتیدا دیبه‌تییان له‌سه‌ر کردووه و هه‌زاران نووسه‌ر و چالاکوان له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه خه‌باتیان بۆ کردووه پاشان دانی پێدا نراوه و به یاسا ڕێگه‌ی پێدراوه و هه‌ر به یاساش ڕێگه له‌وه گیراوه سووکایه‌تییان پێ بکرێت و هه‌موو جۆره هه‌ڵاواردنێک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای سێکسوالیتی یاساخ بکرێت.
هیچ ئامارێکمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه تاکوو ڕێژه‌ی هۆمۆسێکسوه‌ڵ و بایسێکسوه‌ڵه‌کان له کوردستان بزانین، ڕێژه‌که هیچ گرنگ نییه چونکه بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به مافه‌وه هه‌یه، له کوردستاندا هاوڕه‌گه‌زخوازی نه‌بۆته گوتارێک و که‌سانێک یان گروپێک به ئاشکرا خۆیان وه‌کوو هاوڕه‌گه‌زخواز پێناسه بکه‌ن و به‌رگری له ناسنامه‌ی جێنده‌ری و سێکسواڵ ئۆرێنته‌یشنی- مه‌یلی سێکسوالیتی-  خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌لاکانی کوردستان، هه‌موو بانگخوازه‌کان، هه‌موو ئیلیتی دواکه‌وتوو و له دنیا به‌جێماو، هه‌موو فه‌ریکه ڕۆشنبیری نیمچه‌خوێنده‌وار شه‌ڕێکی گه‌وره و دڕندانه‌یان دژیان ڕاگه‌یاندووه، پێده‌چێت بابه‌تێک بێت پێویست بێت قسه‌ی لێ بکرێت. هه‌ر به ڕاستیش پرسیارێکی گرنگی فه‌لسه‌فی و سایکۆ-کۆمه‌ڵایه‌تییه ئایا چۆنه هێشتا گروپێکمان نییه به ئاشکرا ڕایگه‌یاندبێت که مه‌یله سێکسییه‌که‌یان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یلی سێکسوالیتی باوه، ئاوا ئه‌و هه‌موو دوژمنه‌ سه‌نگه‌ریان لێ گرتووه؟ ئه‌و هه‌موو دوژمنه که پڕچه‌کن به زمانێکی بڕنده که گوزارشته له مێنتاڵیتییه‌کی دڕنده، پڕچه‌کن به ڕیتۆریک و زاراوه‌سازییه‌کی توندوتیژ و ڕووخێنه‌ر و وێرانکه‌ر که گوزارشته له عه‌قڵییه‌تێکی کێوی و هه‌مه‌جی، چه‌کی ئاینییان پێیه، چه‌کی یاسایان پێیه، چه‌کی گوتاری کولتووری زاڵی کۆمه‌ڵگایان پێیه، دنیایه‌ک نوکته‌ و پلار و له‌یبڵی وه‌حشیانه‌یان پێیه، به‌و هه‌موو چه‌که‌وه هێشتا ته‌نگه‌نه‌فه‌سن و هه‌ست ده‌که‌ن له‌ژێر گوشار و هێرشدان.  ڕه‌نگه له قووڵایی بونیاندا، له چینه‌کانی ژێره‌وه‌ی ناخودئاگایاندا هه‌ستێک هه‌بێت بزانن که ته‌نیا یه‌ک شتیان پێ نییه ئه‌ویش ڕه‌وایه‌تییه، ئه‌ویش عه‌داله‌ته.
(ئێڵ جی بی تی کیو) دیارده‌یه‌ک نییه بڵاو ببێته‌وه، مۆدێلی قژچاککردن و شێوازی جلوبه‌رگ نییه به ڕیکلام و مارکێتینگ زیاد بکات، به‌ڵکوو فۆرمێکه له بوونی مرۆیی که هه‌میشه هه‌بووه، نه‌ک هه‌ر بوونی مرۆیی به‌ڵکوو بوونی ئاژه‌ڵیش، له کتێبی پیرۆز (به‌یبڵ) باس کراوه،  له دیالۆگه‌کانی ئه‌فلاتوندا باس کراوه، ئه‌وه‌ی تازه‌یه هۆشیارییه به‌رامبه‌ر مافه‌کانیان، وه‌کوو چۆن ژن هه‌ر هه‌بووه به‌ڵام داننان به مافه‌کانیان و هۆشیاری ده‌رباره‌ی بوونی مرۆیی و سیاسییان تازه‌یه و به‌رئه‌نجامی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی رۆژئاوایه‌ و دواتر وه‌کوو ڕۆشنایییه‌ک به جیهانی تاریکدا بڵاو بۆته‌وه. به‌ڵام گریمان دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ئه‌و دیارده‌یه نه‌بووه و ئێستا هه‌یه؟ نابێت؟ به‌لای منه‌وه ده‌بێت چونکه من بڕوام به ناسنامه‌ی شل و نه‌رم هه‌یه و هیچ جۆره بڕوایه‌کم به فیتره‌ت و ناسنامه‌ی جێگیر و نه‌گۆڕ و هه‌تاهه‌تایی نییه به خودی ناسنامه‌ی سێکسوالیتی و ڕه‌گه‌زی و جێنده‌ریشه‌وه، ده‌کرێت مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکان له دوو هه‌زار ساڵی ڕابردوودا له‌ژێر کاریگه‌ریی ژینگه و سیستمی خۆراک و ده‌رمان به‌ناو پرۆسه‌یه‌کی ئیڤیولیشنی هێواشدا ڕۆیشتبن و زۆر گۆڕانکاریی فیزیۆلۆجیان دروست کردبێت له مرۆڤدا.
ئه‌و شین و فوغانه چییه به‌وه‌ی خێزانه‌کانتان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، کۆمه‌ڵگاکه‌تان وێران ده‌بێت؟ ئاینه‌که‌تان له به‌ین ده‌چێت و دنیا دوژمنتانه؟ خێزانه‌کانتان له‌سه‌ر لم بنیادنراوه؟ له‌سه‌ر وه‌هم و دوڕوویی؟ له‌سه‌ر سته‌مکاریی کولتووری و ناهاوسه‌نگی جێنده‌ری بنیادنراوه؟ با هه‌ڵوه‌شێته‌وه. دڵنیابه که‌س دوژمنت نییه، که‌س نایه‌وێت کۆمه‌ڵگاکه‌ت وێران بکات، که‌س حه‌سودی به کولتوور و ئاینه‌که‌ت نابات، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ت وا لێ ده‌کات هه‌تاهه‌تایه له قوڕی نه‌زانی و پاشکه‌وتووییدا بچه‌قێت هه‌ر خۆتیت که سه‌رت کردووه به‌ناو لمی نه‌فامیدا و وا ده‌زانیت دنیا پاشه‌ڵت نابینێت، ئه‌وه‌ی دوژمنته ئه‌و بیرکردنه‌وه شێواوه‌ته که ئینکاری ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆت ده‌که‌یت. پێت وایه که هه‌ندێک ناووناتۆره‌ت ڕیز کرد و  که گوتت هۆمۆسێکسوالیتی یان ئێل جی بی تی کیو له‌گه‌ڵ کولتووری ئێمه ناگونجێت یه‌کسه‌ر کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر کردووه؟ ده‌موده‌ست دیارده‌که نامێنێت؟ ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ده‌که‌یت که له‌ناو گروپی (ئێڵ جی بی تی کیو)دا پۆلێن کراون؟ ئینکاری بوونیان ده‌که‌یت؟ لێم بوویته ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد؟ به نوکته‌ و ده‌سته‌واژه قێزه‌ونه‌کانت کاراکته‌ریان ده‌سڕیته‌وه؟ ئاوا سووک و ئاسان خۆت ده‌خه‌یته سه‌نگه‌ری ئه‌و که‌سانه‌وه که ئۆسکار وایڵدیان زیندانی کرد؟ پشتی ئه‌و که‌سانه ده‌گریت که ئاله‌ن تێرینیان ناچار کرد خۆی بکوژێت؟ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی بازرگانیان به کۆیله‌کانه‌وه کرد؟ تۆ پشتی کۆیله‌داره‌کان ده‌گریت دژی ئه‌و که‌سانه‌ی کراونه‌ته کۆیله؟ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ ئه‌نتیسمیتیزم؟ ده‌چیته پشت نازییه‌کان دژی جووله‌که‌کان؟ ڕه‌وایه‌تی ده‌ده‌یت به کوشتنی ئان فرانکه‌کان؟ که‌واته ئه‌گه‌ر تۆ له ئه‌فه‌ریقای باشوور بژیایتایه به‌رگریت له سیستمی ئاپارتاید ده‌کرد؟ دژی ماندێلا ده‌بوویت و هه‌لهه‌له‌ت بۆ ره‌گه‌زپه‌رستی لێ ده‌دا؟ ده‌زانیت هۆمۆفۆبیا جۆرێکه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی؟ ده‌زانم خۆت ئاماده کردووه بڵێیت ئینجا که‌سێک خۆی هۆمۆ نه‌بێت بۆ به‌رگری له هۆمۆکان ده‌کات؟ بێباکم له تۆمه‌ته‌کانت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ پێودانگه ئه‌خلاقییه‌کانته؟ ده‌زانیت ئه‌وه نزمترین جۆری پێوه‌ری داوه‌ریکردنی مۆڕاڵییه؟ ده‌زانیت وه‌ک ئه‌وه وایه سووکایه‌تی به ئیسماعیل بێشکچی بکه‌یت چونکه کورد نییه و هه‌موو ساڵانی گه‌نجی خۆی له زینداندا له‌پێناو به‌رگریکردن له کورد ته‌رخان ده‌کات؟ ده‌زانیت ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه به ‌چاوی نزم سه‌یری “کازم سه‌ماوی”ی شاعیر بکه‌یت؟ هه‌ر به جدی کازم سه‌ماوی ده‌ناسیت؟ ده‌زانیت خه‌ڵکی سه‌ماوه بوو  و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی مرد و وه‌سیه‌تی کرد له کوردستان بنێژرێت؟ ده‌زانیت گۆڕه‌که‌ی له سلێمانییه؟ پێت وایه هه‌ر گروپه‌ و ته‌نیا ده‌بێت به‌رگری له خۆی بکات؟ ئه‌وه ئه‌و جیهانه‌یه که تۆ خه‌ونی پێوه ده‌بینیت؟
مافی یه‌کسانی له‌نێوان مرۆڤه‌کان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی ئیتنی و ئاینی و ڕه‌گه‌ز و باوه‌ڕ و باکگراوندی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی پاشانیش ئێستا له خۆرئاوا به‌بێ له‌به‌ر‌چاوگرتنی ناسنامه‌ی سێکسوالیتییان؛ به‌هایه‌کی ڕۆشنگه‌رانه‌یه، منداڵی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ریی خۆرئاوایه و وه‌کو به‌هایه‌کی گه‌ردوونی خۆی سه‌لماندووه و کۆمه‌ڵگاکانی تر وه‌ریان گرتووه و بووه به به‌های یونیڤێرساڵ، به‌ڵام خۆ هه‌ر وا به ‌ئاسانی بڵاو نه‌بۆته‌وه، له‌ناو خودی خۆرئاوادا چه‌ندان که‌س و ڕه‌وت و ته‌وژم  دژی بوون و له‌مپه‌ریان بۆ دروست کردووه و به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه و تاکوو بووه به نۆرمێکی زاڵ چه‌ندان قوربانی بۆ دراوه و چه‌ندان فه‌یله‌سووف و ڕۆشنبیر و بیرمه‌ند و که‌س و گروپ ملی خۆیان له‌پێناویدا له چه‌قۆ سویوه.
ئازادی پرۆژه‌یه‌کی ته‌واونه‌کراوه، به‌رده‌وام تازه ده‌بێته‌وه و فراوان ده‌بێت، ئه‌و پرۆژه‌یه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا جووڵه‌یه‌کی پڕواتای کردووه که مافی مرۆڤ به ئه‌ندازه‌یه‌ک فراوان بکرێت که مافه‌کانی گروپی په‌لکه‌زێڕینه‌ش بگرێته‌وه، ئه‌و بازدانه‌ی خۆرئاوا نیشانه‌ی زیندوویی و گرنگی ئه‌و شارستانێتییه‌یه، به‌ڵام تۆ که به‌هۆی جیهانبینییه ته‌نگ و مێنتالیتییه تاریکه‌که‌ت، به‌هۆی تێڕوانینه که‌موکورته‌که‌ت بۆ ئازادی، به‌هۆی بڕوانه‌بوونت به مافه‌کانی مرۆڤ، له‌وه تێناگه‌یت، یان تێده‌گه‌یت و خۆت که‌سێکی هۆمۆفۆبیت، ڕه‌گه‌زپه‌رست و ده‌غه‌زاریت، دیسان ده‌مه‌وێت بیرت بهێنمه‌وه؛ ده‌زانیت هۆمۆفۆبیا ڕه‌گێکی ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زپه‌رستی؟ ده‌زانیت هۆمۆفۆبیا جۆرێکه له هه‌ڵاواردنی ئینسان؟ ڕۆشنبیرییه ته‌سک و تاریکه‌که‌ت بایی ئه‌وه هه‌یه له‌و شته تێبگه‌یت؟ ده‌زانیت ناسنامه‌ی سێکسوالیتی ناسنامه‌یه‌کی فره‌ڕه‌نگه؟ ده‌زانیت دنیا هه‌ر له هێترۆسێکسواڵه‌کان پێک نه‌هاتووه؟ ده‌زانیت هۆمۆسێکسوه‌ڵ و بایسێکسوه‌ڵیش هه‌ن و مرۆڤن و چالاکن و پڕۆفیسۆری زانکۆن و زانان و ده‌چن بۆ سه‌ر مانگ و ئه‌ده‌بی گرنگ به‌رهه‌م دێنن و هونه‌رمه‌ندی به‌هره‌مه‌ندن و به‌رگریکاری مافه‌کانی مرۆڤن و ته‌نانه‌ت ئینسانی ئاینی پله‌دارن؟ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تن؟ تۆش هه‌لپه‌رستانه و به‌سوودوه‌رگرتن له گۆمی لیخنی هۆشیاریی کۆمه‌ڵگاکه‌ت په‌نا بۆ زمان و ڕه‌وانبێژییه‌ک ده‌به‌یت که پڕه له توندوتیژیی ڕه‌مزی تاکوو ئه‌و گروپه‌ی پێ بکه‌یت به ‌شه‌یتان و زه‌مینه بۆ قه‌ڵاچۆکردنیان خۆش بکه‌یت، یان ناوێریت، به‌ڵێ ترسنۆکیت ناوێریت به‌رگرییان لێ بکه‌یت، چونکه ده‌ترسیت پێت بڵێن هۆمۆ، چونکه هیچ پرۆژه‌یه‌کی ئاینده‌ییت نییه بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ت، ده‌ترسیت خه‌ڵکی فڵان شاره‌دێ و فیسار گه‌ڕه‌ک  لێت زیز ببن و ئیتر پێت نه‌ڵێن ئه‌دیب و ڕۆشنبیری گه‌وره‌. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تکاران و ئیلیتی سیاسی به هه‌ر هۆیه‌ک بێت، هۆی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه بێت، هۆکاری پراگماتیکی بێت، هۆمۆفۆبیا بێت، ناوێرن ده‌نگهه‌ڵبڕن به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆڤیبوونه، به‌رامبه‌ر ئه‌و زمان و زاراوه‌سازییه کێوییه، ئه‌وا تۆی ڕۆشنبیر له ‌چی ده‌ترسیت؟ تۆ بڕیار نه‌بوو ده‌نگی حه‌قیقه‌ت بیت؟ بڕیار نه‌بوو به‌رگری له‌و گروپانه بکه‌یت که هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییان له‌سه‌ره؟ بڕیار نه‌بوو سنگی خۆت بکه‌یته قه‌ڵغان بۆ ئه‌و ده‌سته‌ و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵک و که‌سانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و په‌لامار؟ بۆچی گرتن و زیندانیکردنی فڵان ڕۆژنامه‌نووس و فیسار ئه‌کتیڤیستی سیاسی ده‌که‌یته ڕۆژه‌ڤ؟ ده‌زانم زیندانیکردنی ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌کتیڤیستی سیاسی بابه‌تێکی گرنگه شیاوی باس و سه‌رنج و نووسین و بایه‌خپێدانه، به‌ڵام تۆ به چی پێوه‌رێک مافه‌کان ده‌پێویت؟ مافێکی سیاسی گرنگتره بۆت له مافێکی مه‌ده‌نی؟ مافی ڕۆژنامه‌نووسێک گرنگتره له مافی هاوڕه‌گه‌زخوازێک؟ پێت وایه ناتبینم؟ پێت وایه ئاگام لێ نییه که سه‌در و هێزه وه‌حشییه‌که‌ی سه‌ت گه‌نجی ئیمۆیان ڕه‌شه‌کوژی کرد تۆ قسه‌ت نه‌کرد؟ گه‌نجه‌که‌ی دهۆک براکه‌ی کوشتی تۆ موویه‌کی سه‌رت نه‌بزوا؟ ئاسایشی سلێمانی وه‌کوو جه‌ڵه‌ب کۆمه‌ڵێک گه‌نجی له سه‌رچنار پێش خۆی دا و خستنییه زیندانه‌وه تۆ ئه‌وه‌ت وه‌کوو پێشێلکردن و پایه‌ماڵکردنی ماف نه‌بینی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه؛ بگره چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی تازه و کۆنه؛ خاڵی له هه‌موو شه‌رافه‌تمه‌ندی و شکۆیه‌ک ده‌ستخۆشیان له ئاسایش کرد. به جدی ئاوا به‌رگری له ماف و ئازادی ده‌که‌یت؟ ئه‌وه ڕوانینه‌که‌ته بۆ دادپه‌روه‌ری؟ ئینجا که هه‌موو کۆمه‌ڵگا گروپی ئێڵ جی بی تی کیوی په‌سه‌ند کرد ئه‌و کاته به‌رگریی تۆی بۆ چییه؟ خۆت ئاماده کردووه ئه‌و کاته بێیته سه‌ر حازری؟ خۆت ئاماده ‌کردووه ئه‌و کاته بڵێی ئه‌وانیش مرۆڤن، مافیان هه‌یه؟
دیهیومانیزه‌کرن یاخود له‌مرۆڤخستن میکانیزمێکی ترسناکه گوتارێکی زاڵ له سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا ده‌یکات تاکوو کوشتن و له‌ناوبردنی گروپێک ئاسان بێت. له دیراساتی پۆستکۆڵۆنیالدا ئه‌و تێرمه ناسراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کان به ئاسانی به کۆیله بکرێن، بکڕدرێن و بفرۆشرێن و ئینجا ئه‌گه‌ر پێویست بوو بکوژرێن، یه‌كه‌مجار له پرۆسێسێکی هێواشدا که به زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و نوکته و ئاین و کۆمه‌ڵێک نۆرمی کولتووریدا ده‌ڕوات سووک و بێبه‌ها ده‌کرێن، هه‌موو خه‌سڵه‌تێکی مرۆڤبوونیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشۆیتز و هۆڵۆکۆست ڕوو بدات زمان و ئه‌ده‌ب و کڵێسا و فیکری ئه‌ڵمانی زه‌مینه‌سازی ده‌کات و ڕێگه‌که ئاسان ده‌کات، بۆیه کاتێک کاره‌ساته‌که ڕوو ده‌دات، خودی کرده‌ی له‌ناوبردنه‌که ڕوو ده‌دات؛ شۆک دروست ناکات، چونکه ئه‌وه‌ی کوژراوه مرۆڤێکی ڕه‌ش نییه، به‌ڵکوو ڕه‌شێکه، مرۆڤێکی جووله‌که نییه، به‌ڵکوو جووله‌که‌یه‌که، مرۆڤێک نییه به‌ڵکوو شتێکه که پێشتر له‌مرۆڤبوون خراوه، داماڵراوه، که‌وڵ کراوه، بۆیه کوشتنه‌که‌ی، له‌ناوبردنه‌که‌ی هیچ هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتی و عه‌زابی ویژدان لای بکوژه‌کان دروست ناکات، چونکه کاراکته‌ره‌که پێشتر لەناو زمان و ڕیتۆریک و نوکته‌ و ته‌وس و پلاره‌کاندا ناسنامه‌ی مرۆڤبوونه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.گروپی ئێل جی بی تی کیو له ئێستای کوردستاندا هۆمۆساکه‌ره‌کانی کوردن، ئازادیخوازترین مرۆڤی کورد خۆی له به‌رگریلێکردنیان ده‌بوێرێت. ڕۆژانه ئه‌و هه‌موو قسه بێسه‌روبه‌ره‌ی له ‌سه‌ریان ده‌کرێت، ئه‌و هه‌موو لافاوه له قسه‌ی نازانستی و نامۆڕاڵی، ئه‌و هه‌موو نووسه‌ره فڵته‌فڵتکه‌ر و چالاکوانه چه‌نه‌باز و ڕووقایمانه به ئاره‌زووی خۆیان و به عه‌قڵی هۆمۆفۆبی خۆیان تیۆره‌یان بۆ داده‌تاشن و مۆریان لێ ده‌ده‌ن و وشه‌ و جنێوی تازه‌یان له‌سه‌ر به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵام (ئێڵ جی بی تی کیو)وه‌کان خۆیان ونن، زمانیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا زمانیان نه‌دراوه‌تێ، مافی قسه‌کردنیان نییه، له‌ناو فه‌زای گشتیدا تیرۆر کراون، جه‌نگێکه هێرش به‌ره‌کان دیارن، مه‌لا و بانگخواز و نووسه‌ری دواکه‌وتوو و چالاکوانی خۆبه‌شتزانی هیچ له‌بارانه‌بوو، ئاین و کلتور و سیاسه‌ت و نه‌ریت و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و نوکته و هه‌موو ئه‌وانه‌ن، به‌ڵام هێرشبۆکراوه‌کان دیار نین، چونکه هه‌ڵمه‌ته‌که بۆ ئه‌وه‌یه دیار نه‌بن.
کڵێشەی ڕەگەزیی «جیاییخوازی»
بەپێی توێژینەوەیەکی چەند ساڵ لەمەو پێش لە ئەمریکا، داوای ئەنجامدانی یارییەک لە چەند مامۆستایەک دەکرێت کە خۆیان وانەی پەیوەندییە ڕەگەزییەکانیان دەڵێنەوە و میکانیزمە ڕەگەزپەرستانەکانیان بە باشی دەناسن. لە یارییەکەدا وێنەی مرۆڤێک بەخێرایی لەسەر شاشەی کۆمپیۆتەر دەردەکەوت کە هەندێک جار چەکی پێ بوو و هەندێک جاریش نا. ئەو کەسەی بەشداری کایەکەی دەکرد (لێرەدا پرۆفیسۆری پەیوەندییە ڕەگەزییەکان)، دەبوو خێرا لەگەڵ دیتنی کابرای چەک‌بەدەست تەقەی لێ‌ بکات. وێنەکان هەم ڕەش‌پێستیان تێدا بوو هەم سپی‌پێست. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوە بوو کە تەنانەت مامۆستایانی پەیوەندییە ڕەگەزییەکان زیاتر تەقەیان لە ڕەش‌پێستەکان دەکرد. هۆی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بۆ زۆرێک زانیاری و داتا دەگەڕێتەوە کە دەریدەخات ڕەش‌پێستە بێ‌چەکەکان بە ڕێژەیەکی زیاتر (نزیکەی سێ و نیو ئەوەندە) لەلایەن پۆلیسەوە دەکوژرێن. لەم ساڵانەی دواییشدا، گەر هەواڵەکان بشۆپێنن، بزووتنەوەیەک بە ناوی «ژیانی ڕەش‌پێستەکان گرنگە» دەستی پێ کراوە.
ئینجا چۆن لە کۆمەڵگەیەکدا کە بەردەوام لە دژی ڕەگەزپەرستی قسە دەکرێت و سەرکۆماری ڕەش‌پێستی هەبووە، ئاوا ڕووداوێک ڕێی ­تێدەچێت؟ چۆنە کە مامۆستایانی پەیوەندییە ڕەگەزییەکانیش فرەتر تەقە لە ڕەش‌پێستەکان دەکەن؟ بەرسڤی ئەم پرسیارە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە ڕەگەزییەکان نیشان دەدات. لە ڕاستیدا ئەوە نییە لە سەدەی بیست‌ویەکدا تاکی سپی‌پێست ڕقی لە ڕەش‌پێست بێ و بەو پێیە دەست بداتە چەک و بچێتە سەر جادە و بیکوژێت. هۆیەکەی ئاڵۆزترە. هۆی کوژرانی زیاتری ڕەش‌پێستەکان لەلایەن پۆلیسەوە ڕەگی لەنێو کڵێشە ڕەگەزییە مەترسیدارەکاندایە. کڵێشەگەلێک کە دەڵێت «ڕەشپێست مەترسیدار/ تاوانبار و توندوتیژە.» ئەم کڵێشە ڕەگەزییانە وێنەی «ڕەشی توندوتیژ و مەترسیداری» لە ناخی زەینی ئەو مامۆستا پسپۆڕەی پەیوەندییە ڕەگەزییەکانیشدا داکوتاوە و فۆرمی بە کرداری داوە؛ سەرەڕای ئەوەی لە خودئاگایشیدا بەرپەرچی ئەو کڵێشانە دەداتەوە. ئەم کڵێشە ڕەگەزییانە سەبارەت بە ڕەش‌پێستەکان دەبێتە هۆی ئەوەی مکانیزمی بەرگریی هەر تاکێک (پۆلیس یان مامۆستا) هاوکات لەگەڵ بینینی ڕەش‌پێستەکاندا بەخێرایی کارا ببێتەوە و هەڵاتن یان تەقەکردنی لێ ‌بکەوێتەوە. ئەم بابەتە تەنیا پەیوەندی بە کەسانی ڕەگەزپەرستەوە نییە.
کڵێشەکان و نۆرماڵیزەکردنی چەوساندنەوە و هەڵاواردن
بەڵام کڵێشەکان چین و بۆچی دەخولقێن و بەرهەم دەهێنرێنەوە؟ کڵێشەکان بە پەرگال و سیستمێک لە باوەڕ و پیش‌داوەرییەکان دەگوترێن کە سەبارەت بە کۆمەڵێک خەڵک (لەسەر بنەمای جێندر، زمان، فەرهەنگ، ئێتنیک یان ئایین) لە مێشکماندایە و هەلی هەڵسەنگاندن و تێگەیینی کرداری ئەویدی و بەو پێیەش هەلی بڕیاردان لەمەڕ ئەو کۆمەڵە خەڵکە دەڕەخسێنێت. کڵێشەکان بەزۆری ڕووکەشیانە و دوور لە قووڵبوونەوەن؛ ساکارن و تاک بەخێرایی بەر مێشکیان دەخات و بە ئەستەمیش دەگۆڕدرێن. بەڵام هەموو ئەم هێمانانە بەتەنیا نابنە هۆی دروست‌بوونی کڵێشەیەکی جێندری یان ڕەگەزی (نەژادی). بۆ تێگەیینی کڵێشەیەکی ڕەگەزی یان جێندری دەبێت سەرنج بە هێمانێکی دیکەش بدەین: دەوری ئەو کڵێشەیە لە نۆرماڵیزەکردن و ئاساییکردنەوەی سیستمی هەڵاواردن و ڕەواییدان بە جۆرەکانی نایەکسانی.
هەڵاواردن و چەوسانەوە تەنیا بە زەخت و زۆر ناکرێ و داسەپاندن و ڕەوایی‌بەخشین بە سیستمە هەڵاواردن-تەوەرەکان پێویستی بە ئایدیۆلۆژی و هەندێ وێنایە تا لە ڕێگەیانەوە مرۆڤەکان بەو باوەڕە بگەن کە ئەوەی ڕوو دەدات نەک هەر نایەکسانی، نادادپەروەری و چەوساندنەوە نییە، بەڵکوو خودی دادپەروەری و مەنتق و ئاوەزمەندییە. تەنیا لە ڕێی نۆرماڵ و ئاسایی­نواندنەوەی دیاردەیەکی نانۆرماڵەوە ئامادەبوونی ئەو دیاردەیە درێژەی دەبێت و کڵێشەکان ڕێک لەم پێڤاژۆیەی بەرهەم­هێنان و بەرهەم­هێنانەوە و نۆرماڵیزە و هەڵاواردن و چەوساندنەوەدا دێنەئاراوە و پتەوتر دەبن و بەردەوام بەرهەم دێنەوە. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کڵێشەیەکی گرێدراوی کۆمەڵێک لە کەمینەکاندا دەبێت بە دوای چۆنیەتیی نۆرماڵیزاسیۆنی ئەو کڵێشەیەدا بگەڕێین. بۆ نموونە وتەی «ژن هەستیارە»، کڵێشەیەکە ڕەهەندێکی کەسایەتیی ژن (هەستیاری) بەسەر سەرجەمبوونی ژنێکدا و لە ئاستێکی تردا بەسەر هەموو ژناندا دەگشتێنێت. بەڵام تێگەیینی ئەم کڵێشەیە بەبێ سەرنجدان بە ڕۆڵی خستنەپەراوێزی ژن لە ئاقاری گشتیدا ڕێی ­تێناچێت؛ کەوابوو ئەرکی ڕاستەقینەی ئەم کڵێشەیە بێبەشکردنی ژنانە لە گێڕانی ڕۆلی گرنگ لە کۆمەڵگەدا و هەروەها ڕەوایی‌دانە بە هەڵاواردنی سیستماتیکیان بەپێی جێندەر.
بە مەبەستی تێگەیینی ئەرکی کڵێشەکان بۆ هەڵاواردن، دەتوانین سەرنج بە فرەجۆرییان لە کۆمەڵگە جیاجیاکاندا بدەین. با سەیری چەند نموونەیەک بکەین:
«ڕەشی تەوەزەل»: ئەمە کڵێشەیەکی فرەباوی ئەمریکایە. بەڵام بۆ تێگەیینی ئەم کڵێشەیە دەبێت بپرسین ئەرکی «ڕەشی تەمبەڵ و تەوەزەل» چییە و بۆچی کۆمەڵگەی ئەمریکایی ئەم کڵێشەیە ساز دەکات؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە نایەکسانیی ئابووریدایە. لە کۆمەڵگەیەکدا کە بانگەوازی دادپەروەری و بەسوودبوونی میکانیزمگەلی ئابووریی سەرمایەدارانە بۆ هەمووان دەکات، چۆن دەتوانین ناوەکیەکیی قووڵی چینایەتیی نێوان مرۆڤی ڕەش و سپی تێبگەین؟ پاساوەکەی پاکانەبۆکردنی سیستمێکی پڕ لە هەڵاواردن و تاوانبارکردنی مرۆڤی ڕەشپێست خۆیەتی. لەسەر ئەم بنەمایە «ڕەشی تەوەزەل» هۆکاری هەژاریی ڕەشپێستەکان بە تەمبەڵییانەوە گرێ دەدا و لەولاشەوە پاکانە بۆ سیستم دەکا و بێ­تاوانی پیشان دەدات.
«ئەفغانیی تاوانکار»: یەکێک لە کڵێشە باوەکان لە ئێراندا ئەوەیە کە پەنابەرانی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان وەک «تاوانکار» و «مەترسیدار» پێناسە دەکرێن. بۆچێ؟ لەبەر ئەم هۆیە سادەیە کە ئەوان بۆ کار ئاودیوی ئێران دەبن و زۆربەیان لە قەراخ شارەکان و گەڕەکە هەژارەکاندا نیشتەجێ دەبن و بە کرێکاری بژیوی ژیانیان دەستەبەر دەکەن. کەوابوو، جۆرێک بەربەرەکانێ دەکەوێتە نێوان دانیشتووانی هەژاری ئەو شارانە و پەنابەرانی ئەفغانستانی. بەڵام خەڵکانی خۆجێیی چۆن دەتوانن ئەوان لە گەڕەکەکانیان وەدەربنێن یان لەگەڵیاندا بە خراپی بجووڵێنەوە؟ لێرەدا ئیتر کڵێشەی «تەمبەڵی» کەڵکی وای نییە؛ کەچی نواندنەوەیان وەک کەسانی «مەترسیدار» یان «تاوانکار»، یارمەتییان دەدات تاوەکوو ڕێ لە نیشتەجێبوونیان بگرن و شاربەدەریان بکەن.
«پەرەستوو»: ئەمە کڵێشەیەکە لەم ساڵانەی دواییدا و پاش گەندەڵیی ئەخلاقیی هەندێک دەسەڵاتدار بووەتە باو. ئەڵبەت بنەڕەتی ئەم کڵێشەیە وێنەیەکە ژن بۆ ئۆبژەیەکی سێکسی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو هەڵسوکەوتەکانی لە پێکەنین، شادی، هاوڕێیەتی و خۆڕازاندنەوەی بە گوێرەی زایەند فام بکرێت و بەم شێوەیە ژیانی کۆمەڵایەتییان بەرتەسک بکرێتەوە. بەڵام وشەی «پەرەستوو» [لە واتای سەرکیدا باڵندەی پەڕەسێلکەیە] هیچ ئەرکێکی نییە جگە لەوەی بە قوتکردنەوەی ژنێک، سەرنجی جڤاک لەسەر پەیوەندیی بێ‌ڕەوشتانەی پیاوێکی دەسەڵاتدار لا ببەن. لەم ساڵانەی دواییدا زۆر جار دیومانە کە چۆنچۆنی بە زەقکردنەوەی «پەرەستوو» ڕووداوێکی تاوانکارانە یان گەندەڵیی ئەخلاقیی بەرپرسێک دەخرێتە پەراوێزەوە و هەموو ڕووداوەکە دادەبەزێنرێ بۆ باسی بەسەرهاتی «ژنێک». سەرباری ئەمە، دەبینین کە سازکردنی ئاوەها کڵێشەیەک چلۆن دەبێتە هۆی وەلاوەنانی دووجارەی ژنان لە ئاقاری گشتیدا.
دەستەواژەی «جیاییخوازی»ش هاوڕەگەزی کڵێشەکانی سەرەوەیە. بەکارهێنانی زاراوەی «جیاییخواز» ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە. ئەم بەرچەسپە بۆ بەشێک لە خەڵک بەکار دەهێنرێت کە لە ڕووی جوگرافیشەوە بەزۆری لە قەراغی ئێراندا دەژین؛ بە دیاریکراوی بۆ تورک، کورد، عەرەب و بەلووچەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە فارسەکان و کۆمەڵە ئێتنیکییەکانی تر بەر ئەم ناو و بەرچەسپە ناکەون. بۆ نموونە ئەگەر ئەسفەهانییەک لەسەر کێشەکانی پەیوەست بە ئێنتیکەکانی وڵاتی ئێران بنووسێت، بۆ ئەو کڵێشەی جیاییخوازی کارا نابێتەوە. بەڵام کە تورک یان عەرەب یان کوردێک لەم بارەوە بنووسێت، زەینەکان بەخێرایی بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕۆن کە نەکوا ئامانجی جیابوونەوە بێت؛ ئینجا وەها پاشخانێکی زەینی، خێرا قەزاوەتی ئەویدی و شیکاریی کارەکانی ئەو کەسەی لێ دەکەوێتەوە.
کڵێشەی «جیاییخوازی» هەڵاواردنی ڕەگەزی و ئێتنیکی، سانا و ڕێ تێچوو و ئاسایی دەکاتەوە. جیاییخوازی بە ڕێگرتن و بە شێوەی گوماناوی دەرخستن، یان بە تابۆکردنی هەلی گوتوبێژ سەبارەت بە نایەکسانییەکان -لە باری ئێتنیکیەوە- بەردەوامبوونی هەڵاواردن و چەوساندنەوە نۆرماڵیزە دەکەن. ئەمڕۆکە قسەوباس لەسەر نایەکسانیی ئێتنیکی لە ئێراندا -تەنانەت بەپێی ڕوانگەی پسپۆڕانەش-دژوار و بە جۆرێک سەر بە ئاقاری ڕێ پێنەدراوە. ناوەندی ئاماری ئێران، بۆ نموونە، لە سەرژمێرییەکاندا ڕێ بە پرسینی زمانی دایکی نادات، زۆربەی زۆری توێژینەوەکانی دیکەش ئاوڕی شێلگیرانە لەم بابەتە نادەنەوە؛ نەکوا باسی نایەکسانی و وێکگرتنەوەی ئەم بابەتە لەگەڵ کەلێنە ئێتنیکییەکاندا تاوتوێ بکرێ و هەڵبسەنگێنرێت. نموونەی بەرچاوی ئاوەها ترسێک لەلایەن زۆرێک لە هاوڕێیانی عەرەب، تورک، بەلووچ و کوردەوە، کە بەرپرسیارێتی یان پێگەیەکیان لە پێکهاتەی سیاسیدا هەبووە، هەستپێکراوە. بۆ نموونە برادەرێکی بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردە، جارێکیان لە چاوپێکەوتنێکی دۆستانەدا بەگوڕ و تینەوە باسی فێرکاری بە زمانی دایکی و پێویستبوونی دەکرد؛ کە قسەکانی تەواو کرد، لێم پرسی ئایا لە دانیشتنە فەرمییەکانی وەزارەتخانەشدا باسی ئەم بابەتانەت کردووە؟ وەڵامی دایەوە: «ناکرێت، کە ئەم باسە بێنینە ئاراوە، بەرچەسپی جیاییخوازیمان لێ دەدەن و وەلاوە دەنرێین؛ بەڵام هەوڵ دەدەین بە ئاماژە قسەکانمان بگەیەنین.»
کڵێشەیەکی بکوژ خێرا مرۆڤەکان بە ئایدیۆلۆژییەک تەیار دەکات کە تێیدا کوشتنی ئەویدی بۆ ئامانجێکی گەورەتر، نەک هەر ڕەوایی پێ دەدرێت بەڵکوو دەبێتە پێویستییەکیش
ئەڵبەت لەوانەیە ئێوە بڵێن بەرچەسپی جیاییخوازی بە شێوەی زۆر ئاشکرا بۆ ئەو چالاکییانەوە بەکار دەهێنرێت کە هەندێک کەس بۆ جیاکردنەوەی پارچەیەکی ئێران دەیشۆپێنن و ئیتر تاکەکانی تری ئەو کۆمەڵە ئێتنیکییە ناگرێتەوە. وەڵامەکەی ئەوەیە کە کێشەی سەرەکی لە کڵێشەکاندا ئەوەیە کە زۆر خۆگونجێنن و ئەگەری ئەوەیان هەیە بەخێرایی بگشتێنرێن و ببنە بنەمای داوەری و شیکاریی کرداری ئەویدی. کاتێک کڵێشەی «موسوڵمانی تیرۆریست» جێگیر دەبێت، لێکەوتەکانی هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە وڵاتانی موسوڵمانەوە دێن، تەنانەت ئەگەر ئایین-باوەڕ یان موسوڵمانیش نەبن. زۆرێک سیک-ی هیندی تەنیا لەبەر پێچە و مێزەرێک کە دەیبەستن بەرەوڕووی هەڵاواردن و ڕەگەزپەرستی بوونەتەوە. بۆ نموونە، لە ئەنجامی پەرەگرتنی کڵێشەی «موسوڵمانی تیرۆریست» چەند ساڵ پێش ئێستا و لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەمریکادا مامۆستایەک گومان لە قوتابییەکی خۆی دەکات کە مێرمنداڵێکی موسوڵمان بوو؛ مامۆستاکە وەیزانی بۆمبێکی کاتداری لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بەڵام نەک بۆمب، تەنیا کاتژمێرێک بوو کە وەک کاری‌دەستی بۆ قوتابخانەی دروست کردبوو. ئەم بابەتە بووە هۆی ئەوەی سەرکۆماری ئەوکاتی ئەمریکا داوای لێبوردن بکات. ئایا ئەو مامۆستایە تاوانبار بوو؟ بێگومان ئەرێ. بەڵام تاوانباری سەرەکی ئەو کڵێشە ڕەگەزییانەن کە مێشک و قەزاوەتەکانی ئەو مامۆستایەی پێکهێناوە تا بەو ئاکامەی بگەیەنێت. کڵێشە ڕەگەزی و ئێتنیکی و ئایینییەکان وەک چاویلکەیەکن، چ بمانەوێ و چ نەمانەوێت، جیهانی دەوروبەرمان بە ڕەنگێکی لەپێش­دیاریکراو دەنوێنێتەوە.
بۆ تێگەیینی تایبەتمەندیی نۆرماڵیزاسیۆنی کڵێشەی جیاییخوازی، سەرنج بدەنە کەلێنی نێوان بەکارهێنانی ئەم وشەیە و خۆبواردن لە هێنانەگۆڕی گەنگەشە و باسوخواسی ئێتنیکی. ئەوانەی زۆرتر لە هەمووان «مەترسیی جیاییخوازی» دەورووژێنن، کەسانێکن حەز ناکەن سەبارەت بە پرسە ئیتنیکییەکان تەنانەت قسەش بکەن. گەر مەترسیی جیاییخوازی، بەو جۆرەی بانگهێشتی بۆ دەکەن، ئاوەها جدی بێت، کەوابوو پێویستە قسەی لەبارەوە بکرێت. دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە کە بۆچی کۆمەڵانێک لە دانیشتووانی وڵات بەرەو «جیابوونەوە و دابڕان» داگەڕاون؟ بەستێنەکانی ئەم داگەڕانە چین؟ ئاخۆ پەیوەندییەک لەنێوان پەرەسەندنی «مەترسیی جیاییخوازی» و «نایەکسانی»دا هەیە؟ چ جۆرە لێکۆڵینەوەیەک لەم بوارەدا پێویستە؟ ئەمانە هەندێک پرسیاری سەرەتایین کە هەر تاکێکی بانگهێشتکەری «ترس و مەترسیی جیاییخوازی» دەبێ لێیان ڕابمێنێ و وەڵامیان بداتەوە. بەڵام کار و ئەرکی وشەی «جیاییخواز» لە ڕاستیدا پیچەوانەی ئەم ڕێکارانەیە. ئەم وشەیە مۆرێکە تەنانەت ڕێ بە گەنگەشە و باس‌وخواس لەسەر ئەم بوارانەش نادات. کەوابوو، کاری کڵێشەی «جیاییخوازی» نەک هەر «نۆرماڵیزەکردنی هەڵاواردن»، بەڵکوو زیاتر لەوە، «تابۆکردنی» ئاخافتن لەمەڕ چەشنێک هەڵاواردن و چەوساندنەوەی دیاریکراوە.
ئینجا سەرەڕای ئەم ڕۆڵە هەڵاواردن-خولقێنە، گرنگترین دەوری ئەم کڵێشە ڕەگەزییانە ئاسانکاری بۆ کوشتنی مرۆڤ و «کۆمەڵکوژییە»: کڵێشە ئێتنیکی و ڕەگەزییەکان دەتوانن بکوژ بن و لێکەوتەیان کوشندە و قەڵاچۆکەر بێت. کڵێشە بکوژەکان بەو کڵێشە ڕەگەزییانە دەگوترێن کە نەک هەر قەڵاچۆکردنی کۆمەڵێک مرۆڤ پاساو دەدەن، بەڵکوو بە شیاوی کوژران و لەنێوچوونیشیان دەزانن. ئەمانە ڕێ بۆ کوشتنی «ئەویدی» خۆش دەکەن.
ئێمە کۆمەڵکوژی و کوشتنی خەڵک بە بابەتێکی سەیروسەمەرە دەزانین. گەر ببیسین لە فڵان وڵاتدا کۆمەڵکوژییەکی ڕەگەزی یان ئایینی ڕووی داوە سەرمان دەسوڕمێت،کەچی ڕاستییەکەی ئەوەیە کوشتن و کۆمەڵکوژی بۆ مرۆڤەکان بابەتێکی سادە و سانایە، ئەڵبەت بەو مەرجەی ئایدیۆلۆژی و کڵێشەی کاریگەر لەگۆڕێدا بن.
کڵێشەیەکی بکوژ خێرا مرۆڤەکان بە ئایدیۆلۆژییەک تەیار دەکات کە تێیدا کوشتنی ئەویدی بۆ ئامانجێکی گەورەتر، نەک هەر ڕەوایی پێ دەدرێت بەڵکوو دەبێتە پێویستییەکیش. هەر لەم جیهانەی ئیمڕۆدا ئەوەی بەسەر موسوڵمانانی میانماردا دەهێنرێت بەبێ بوونی ئەم کڵێشانە ڕێی­ تێناچێت و ناکرێت. هەروەها بیر لە بارودۆخی موسوڵمانانی چین بکەنەوە. چۆن دەکرێت دەسەڵاتی چین توندوتیژی و کۆمەڵکوژییەکانی بگەیەنێتە ئەنجام، گەر کڵێشەی «موسوڵمانی تیرۆریست»ی لە باخەڵدا نەبێت؟ هەروەها لەوانەیە بڕوا نەکەن کە ڕووداوی هۆلۆکاست لە ئەڵمانیای نازیشدا بەبێ کڵێشەی ئێتنیکی و ڕەگەزی ڕێی‌ تێ نەدەچوو.
کڵێشەی «جیاییخواز» لە کاتی خۆپیشاندانی خەڵکی پارێزگا پەراوێزییەکاندا دەوری خۆی دەگێڕێت و بەو پێیە دەبێتە هۆی ئەوەی «خۆپیشاندەر» و «جیاییخواز» زۆر بە خێرایی لێک­گرێ‌ بدرێن و پەرچەکرداری زۆر توندوتیژانەی لە بەرانبەردا بگیرێتە بەر.
ئەڵبەت باسەکە هەر بەمەوە ناوەستێت. گەر لێکۆڵەر بن، ئەگەری زیاتر ئەوەیە سەبارەت بە شارەکانی دەوروبەری تاران بنووسن، بەڵام کاتێک دەگەنە ئازەربایجان یان کوردستان و خووزستان پێنووستان لەگۆ دەچێت: «نەک‌وا ئەمانە جیاییخواز بن و من بەم نووسینەم ئاو بە ئاشیاندا بکەم.» ئەگەر لەبارەی بەندکراوانەوە دەنووسن، کە دەگەنە [ناوچە و شارگەلی] پەراوێز جەڵتە لێتان دەدات و دیسانەوە ئەم کەڵکەڵانە بە سەر بیر و زەینتاندا دادەبارێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەداخەوە ئەوانەی پەرە بەم کڵێشەگەلە دەدەن وادەزانن کارەکەیان هەوڵێکی ئەخلاقییە لە پێناو بەرگرتن لە توندوتیژیی ئێتنیکی. ئەو کەسانەی پەرە بە بەکارهێنانی ئەم دەستەواژە کڵێشەیییە دەدەن، هەمیشە مەبەستەکەیان خێرخوازانە لە قەڵەم دەدەن، کە گوایە دەیانەوێت بەر بە «شەڕ و خوێنڕشتنی قەومی» بگرن، بەبێ ئەوەی تێبگەن کە بە چەندپاتکردنەوەی ئەم کڵێشە ڕەگەزییە، بە شێوەی زۆر کاریگەر ڕێی بۆ ڕوودانیان خۆش دەکەن و هەر خۆیان ڕێگەی ڕوودانی کارەسات و کۆمەڵکۆژی تەخت دەکەن. «جیاییخوازی» لەم واتایەدا کڵێشەیەکی تەواو ڕەگەزی و مەترسیدارە کە لەبەر نەبوونی ناسیاری و هەستیاری لەمەڕ باس و بابەتەکانی گرێدراوی پەیوەندییە ئێتیکی و ڕەگەزییەکان، هەلی بەکارهێنانی بەگۆترەی ئەم زاراوە ڕەگەزپەرستانەیە بەبێ هیچ ڕێگرییەکی یاسایی و ڕەوشتی درێژەی هەیە.
خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە خودی کڵێشەی «جیاییخوازی» هۆکاری پێکهێنان و گوڕپێدانی خواست و داگەڕانە بۆ جیابوونەوە. جیابوونەوە پێڤاژۆیەکی فیزیکی نییە، بەڵکوو زەینییە و کاتێک دەست پێ دەکات کە خەڵک و جەماوەری جیاجیا بۆ یەکتر وێنای خەیاڵاویی جیاواز دەخولقێنن و یەکتر لە بەلەمێکی هاوبەشدا نابینن. ئەم بابەتەی یەکتربینین لە لۆتکە و بەلەمێکی هاوبەشدا هەرگیز بە زەبر و زۆری چەک نایەتەدی، بەڵکوو پرسێکی کۆمەڵایەتییە. لەم کەشەدا جیاییخوازانەترین هەوڵ لەلایەن ئەوانەوە دەدرێت کە بە کەڵک‌وەرگرتن لە بەرچەسپی«جیاییخواز» تێدەکۆشن داخوازییەکانی [نەتەوەگەلی] پەراوێز بکەنە بڤە و تابۆ. بەڵام وێدەچێ بۆ خۆشیان بزانن کە ئەم بە تابۆکردنە، لەوانەیە داخوازی و گوتوبێژەکان لە ئاقاری گشتیدا بشارێتەوە، بەڵام بە تابۆکردنیان، هۆشیارانە یان ناهۆشیارانە، پێکهێنان و گەشەی پێڤاژۆکانی جیابوونەوەی زەینی لەو ناوچانەدا گوڕ پێ دەدەن.
*عەقیل دەغاقلە (چالاکوانی عەرەب و توێژەری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی ڕاتگێرز، و.ی. ئەمریکا)
دەقی وتارەکە بە زمانی فارسی
The post کڵێشەی ڕەگەزیی «جیاییخوازی» appeared first on ژنەفتن.
جێندەر وەک حەقیقەتێکى بایۆلۆژیى بەرانبەر جێندەر وەک بونیادێکى کۆمەڵایەتى
(فرانسیسکۆ هافیەر کەماچۆ) دەپرسێت، ئایا بایۆلۆژیا و بونیادى کۆمەڵایەتى چ جیاوازییەک دروست دەکەن؟
(بین شەپیرۆ) شرۆڤەکارى کولتووریى کۆنزەرڤاتیڤ کارێکى خێرا لەسەر “پرسى جێندەر” دەکات و دەڵێت: “بێگومان زانست نەبووەتە دوو بەشەوە سەبارەت بەوەى ئایا ڕەگ و ڕیشەى جیاوازییە جێندەرییەکان لە بایۆلۆژیادایە یاخود لە کولتووردا- وەڵامەکە ئەوەیە کە لە هەردووکیاندایە، بەڵام بە پێداگرییەکى زۆرترەوە لەسەر ئەوەى کە لە بایۆلۆژیادایە” (‘The Left’s Doomed Crusade To Erase Gender Differences’, National Review, 2018). لە هەمان کاتدا، فەیلەسووفى فێمینیست (جودیت باتلەر) لەبارەى دیوێکى دیکەى ئەم ئەڕگیومێنتەوە بەم جۆرەى خوارەوە دواوە:
“جێندەر بریتییە لە شێوازى دووبارەبووەوەى جەستە، مەجموعەیەکە لە کردەى دووبارە کە بە تێپەڕینى کات لە چوارچێوەیەکى ڕێکـخراوى توندى باڵادا قاڵبى گرتووە، کە لە میانەیەوە ڕواڵەتى جەوهەرێک لە جۆرێکى سروشتى بوونـدا بەرهەم هاتووە. ئەگەر جینالۆجیاى سیاسى لە ئۆنتۆلۆژیاى جێندەردا سەرکەوتوو بێت ئەوا ڕواڵەتى جەوهەرییانەى جێندەر لەناو کردە پێکهێنەرەکانیدا هەڵدەوەشێتەوە، بەمەش پێگە و ئیعتیبار بۆ ئەو کردانە دیارى دەکات کە لە بازنەیەکى ناچاریدا لەلایەن هێزە هەمەجۆرەکانەوە دانراون، ئەو هێزانەى چاودێرى و حوکمى ڕواڵەتى کۆمەڵایەتیی جێندەر دەکەن…”(Gender Trouble: Feminism and the Subversion of Identity, p.33, 1990).
بە دەربڕینێکى تر، بۆ (باتلەر) و ئەوانى دیکەش، جێندەر زیاتر بونیادێکى کۆمەڵایەتییە نەک حەقیقەتێکى بایۆلۆژی. کەواتە، “پرسى جێندەر” لەو لایەنەوە کە بە جەنگە کولتوورییەکان بە ناو دەکرێت بابەتى دوو بۆچوونى دژبەیەکە: یەکێکیان بەرپرسیارێتیى ڕێژەییى ڕەفتارە جێندەرییەکان دەخاتە ئەستۆى کۆمەڵگە و، ئەوی تریان دەیخاتە ئەستۆى بایۆلۆژیا. بۆچوونى یەکەم دەڵێت تا ڕاددەیەکى زۆر ڕەگەزى بایۆلۆژى پێناسەى جێندەر دەکات، بۆچوونەکەى تر دەڵێت تا ڕاددەیەکى زۆر کۆمەڵگە یان کولتوور پێناسەى جێندەر دەکات. من بەم دوو بۆچوونە دژبەیەکە دەڵێم چوونیەک و هاوتەریب یاخود دووانەى یەکتر١.
هەردوو بۆچوونە دووانەکە نوێنەرایەتیى وەڵامەکان دەکەن، بەڵام بۆ چ جۆرە پرسێک؟ لێرەدا (شەپیرۆ) بە ڕوون و ڕاشکاوى وەڵام دەداتەوە: لە ڕاستیدا پرسى جێندەر پرسێکى ئەزموونییە، چونکە زانست بانگەشەى ئەوە دەکات کە بایۆلۆژیا بەرپرسترە لە کۆمەڵگە لەبارەى ڕەفتارە جێندەرییەکانەوە. هەروەها جینالۆجیا سیاسییەکەى (باتلەر) بریتییە لە شیکارکردنى ڕەفتارى جێندەری کە دەکرێت سەرنج بدرێت: هەستان بە داماڵین و هەڵوەشاندنەوە و لێکردنەوەى بەرگى پیادەکردن و ڕێککەوتن و هێز و ناچارکردن و، پاشان دەبینیت هیچ شتێک نەماوەتەوە. بەڵام ئەمە دەتوانێت چ جۆرە [هەڵوەشاندنەوەیەک] بێت ئەگەر لەسەر بنەماى تێبینیکردن و تاقیکردنەوە نەبێت؟ کەواتە، هەردوو بۆچوونە بایۆلۆژى و کولتوورییەکە لەلایەن لایەنگرەکانیانەوە وەک بانگەشەى ئەزموونگەرانە وەرگیراون، کە بە میتۆدى زانستى بەرگرییان لێ دەکرێت.
ئەم ئایدیایە زۆر گرنگە، بۆچى؟ لەبەر ئەوەى ڕیتۆریکى مشتومڕ لەبارەى جێندەرەوە ڕەنگڕێژ دەکات. ئەگەر بەرانبەرەکەت حوکمت بدات لەسەر ئەوەى توانات نەبێ یان نەخوازیت “ڕاستى ببینیت”، ئەگەر “دان بە ڕاستییەکاندا نەنێیت”، یان ئەگەر “تەنها ڕاستى بەدەست نەهێنیت”، ئەوا جووڵە و داینامیکییەتێکى عورفى دەست پێ دەکات. لەو کاتانەدا تۆمەتى [ناعەقڵانیبوون] زۆر دوور نابێت و ئەمە لەگەڵ خۆیدا مۆڵەتى دەرکردن یان تا ڕاددەیەک ناچارکردنت بۆ دێنێت یاخود پاڵنەرەکانت دەخاتە ژێر پرسیارەوە. تۆمەتبار دەکرێیت بەوەى ڕێنمایی کراوی نەک لەلایەن خواستێکەوە کە حیساباتى بابەتى بۆ دۆخەکە دەکات بەڵکوو بە پابەندبوونت بۆ ئایدیۆلۆژیا یان باوەڕییەک، جا درکى پێ بکەیت یاخود نا. بۆیە وەک خاچپەرستێکى چەپى لیبڕاڵ، یان وەک بەرگریکارێکى ڕاستڕەوى کۆنزەرڤاتیڤ سەیر دەکرێیت.
لە ئەڕگیومێنتەکان لەبارەى ترانس جێندەرەوە ڕێککەوتى شتێکى تر دەکەین. بەپێى هەڵوێستى تۆ لەو ناکۆکییانەدا بەرامبەرەکەت تۆمەتبارت دەکات بە یەکێک لەم دوو شتە: لەلایەکەوە تۆمەتبارت دەکەن بە ئەولەویەتدانى هەستەکانت بەسەر ڕاستییەکاندا. ئەم هەستە لەسەر ئەو تیشێرتانە دەردەکەوێت کە دەڵێت “من قەڵەوم بەڵام وەک لاواز خۆم دەناسم. من لەولاى باریکەوەم”. ئەمە بە واتاى یاریکردن دێت بە ڕاستییەکان ـ واتا تا ڕاددەیەکى قبوڵنەکراو هەستەکان ڕێنماییت بکەن ـ بەو جۆرەى بە خواستى خۆت خەریکى بیرکردنەوە و ڕەفتارێک بیت کە لەگەڵ ڕاستییەکاندا نەگونجێت. ئەمەش هەمان ئەو هەستە نیشان دەدات کە لە پشت گاڵتەیەکى مشتومڕئامێزەوە لەلایەن (دەیڤ چاپێڵ)ـەوە دروستکراوە لە کۆمیدیا تایبەتەکەیدا بە ناونیشانى (The Closer) (2021): [فێمینیستە ڕادیکاڵە دژە ترانس جێندەرەکان، ئەوانەى دەیڤ چاپێڵ لەگەڵ بانگەشەکانیاندا هاوسۆزە] “سەیرى ژنانى ترانس جێندەر دەکەن بەو شێوەیەى کە ڕەنگە تەماشاى ڕووخسارە ڕەشەکەى ئێمەى ڕەشپێست بکەن. ئەمەش تووڕەیان دەکات…”.
لەلایەکى ترەوە، لە ئەڕگیومێنتەکاندا لەبارەى ترانس جێندەرەوە، بەرانبەرەکەت ڕەنگە تۆمەتبارت بکات بەوەى هاوسۆزیى خەڵکت نییە لەبەر ئەوەى وەڵامگۆى ئازارەکانیان نەبوویت یان وەک مرۆڤ ئەوانت لەبەرچاو نەگرتووە. پاشان، تۆمەتبار دەکرێیت بەوەى خەریکى ڕق و کینە و دوژمنایەتى بوویت بەرانبەریان، تا ئەو ڕاددەیەى زیانت پێ گەیاندوون. ئەمە هەستى شاراوەى پشت زۆربەى وەڵامەکانى (چاپێڵ)ـە، کە بە هەمان شێوە وەڵامەکانى (ئیمارا جۆنس)ى دروستکەرى ترانسلاش میدیاش (Translash Media)٢لەخۆ دەگرێت، (جۆنس) دەڵێت سەرنجەکانى (چاپێڵ) “لە بنەڕەتدا قسەى ڕەقن بەڵام بە بەرگى گاڵتە داپۆشراون “:ترانس جێندەرەکانیان کردەى زیانبەخش پێک دەهێنن یاخود مۆڵەتى پێ دەدەن، لەبەر ئەوەیە ئەوان “مشتومڕ لەبارەى ئەوە دەکەن کە کەسانى ترانس ڕاستەقینە نین… و لە دڵى توندوتیژیدا دژى کەسانى ترانس… ئەوە تاوانە کە باوەڕت وا بێت ترانس جێندەرەکان هیچ شتێکى هەڵەیان نەکردووە، بەو واتایەى کەسە ترانس جێندەرەکە مرۆڤ نییە” (PBS Newshour, October 21, 2021).
ئەم تۆمەتانەى لایەنى بەرانبەرەکەت لە مشتومڕەکەدا شتێکى باوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەوان ئامانجیان لێدانە لە دۆخى هەستى بەرامبەرەکەیان. یەکێک لە تۆمەتەکان ئەوەیە کە قورسایى زۆر بە هەست بەخشراوە، ئەمەش بە زیانى ڕاستى شکاوەتەوە، بەدواداچوونى ئەمەش پێویستى بە ڕاددەیەک لە بەلاوەنانى بەرژەوەندی و دەرچوون لە ژێردەستەییی هەست هەیە. تۆمەتەکەى تریان ئەوەیە کە کەسەکە “بێهەستە” واتا هەستە کۆمەڵایەتییە ئەرێنییەکانى گەشە ناکات و سەرکوت کراوە. ئەم تۆمەتانە چەکن بەدەست هەردوو بۆچوونەکەوە هەم بایۆلۆژییەکە هەم کولتوورییەکە، هەروەها ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە کە بەرانبەرەکانیان [شکستیان هێناوە لە بینینى ڕاستییەکە]، وەک قاعیدەیەکى گشتى ئەوەیان جێگیر کردووە کە “ئەوان تەنها دوو جێندەرن”، یان “جێندەر دووانەى نییە، واتا باینەرى نییە”.
شوناسی تێکشکاو، تابلۆی (درۆر ڕۆسەنسکی) ٢٠٢٢
ڕوانگەیەکى پڕاگماتیکى
بەڵام ئایا هەموو گوزارشتێکى کینەئامێزانە یان گوماناوى یاخود شێواوانە لەبارەى کەسێکەوە کە دەیەوێت پێکهاتەى جێندەریى خۆى بگۆڕێت بە واتاى لەناوبردنى ڕاستەقینەى بوونى مرۆڤ دێت؟ وە ئایا هەموو گەرماوەکان وا دروست کراون کە بێلایەن بن لەنێوان هەردوو جێندەرەکەدا؟ یان ئایا کاتێک وەرزشوانێکى ترانسجێندەر ڕێگەى پێ بدرێت لە تیمێکى وەرزشى یارى بکات گرەنتى ئەو هاتوهاوارانە دەکرێت کە دەڵێت ئەمە بناغەى سیستەمى کۆمەڵگەکە دادەڕووخێنێت؟
ئەگەر پاساوێکمان هەبێت بۆ گومانکردن لەوەى کە وەڵامەکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا (نەخێر)ـە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە گریمانەیەکى (هەڵە) لەناو هەردوو بۆچوونە بایۆلۆژی و کولتوورییەکەدا بنیاتنراوە. بە تێڕوانینى من هیچ یەکێک لەو دوو بۆچوونە جەخت لەسەر (ڕاستى) ناکەنەوە، لەو سۆنگەوەى کە بە تێبینیکردن و تاقیکردنەوە بونیادنرابن. هیچ یەک لەو دووبۆچوونە گریمانەى ئەزموونى نین، بۆیە ناکۆکى نێوانیان ناکۆکییەکى زانستى نییە. ئەوان بانگەشەکانیان زانستى نین، هەرچەندە بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆن. پڕەنسیپى میتۆدۆلۆژی لە نەریتى پڕاگماتیزمى ئەمەریکیدا ـ ڕێسا و بنەما گشتییەکانى پڕاگماتیزم ـ دەشێت یارمەتیمان بدات تاکوو بزانین هۆکارەکەى چییە یاخود بۆچى وایە.
ڕێسا و بنەماکە لە بنچینەدا لەلایەن (چارلس ساندرس پێرس)ـەوە دیاری کراوە و مەبەستى (پێرس) بریتییە لە “میتۆدێک بۆ گەیشتن بە هزرێکى بێخەوشى ڕوون و ڕەوان”، کە لەلایەن (ویلهێلم ئۆستواڵد)ى کیمیازانیشەوە بە پوختى باس کراوە: “لە چ ڕوویەکەوە جیهان جیاواز دەبێت ئەگەر ئەم ئەڵتەرناتیڤ یاخود ئەو ئەڵتەرناتیڤ ڕاست بێت؟ ئەگەر نەتوانم هیچ شتێک بدۆزمەوە کە جیاواز بێت، ئەوکات ئەڵتەرناتیڤەکە هیچ مانایەکى نییە” (Quoted by William James in Pragmatism, 1907).
هەروەک پڕاگماتیستێکى دیکەى ئەمەریکى (ڕیچارد رۆرتى) دەڵێت “ئەو پرسیارانەى کە بیرۆکە یاخود خاڵێکیان تێدایە لەگەڵ مەرج و داخوازییەکانى (ویلیام جەیمس)دا هاوئاهەنگ و تەبان لەوەدا کە هەر جیاوازییەک پێویستە جیاوازییەک دروست بکات” (Philosophy and Social Hope, 1999, p.58).
با لە نزیکەوە ڕێسا و بنەماکە بەسەر حاڵەتێکدا جێبەجێ بکەین. بیهێنە بەرچاوت لەو جیهانەى تێیداین ڕاستە جێندەر زیاتر حەقیقەتێکى بایۆلۆژییە. هاوکات بیهێنە بەرچاوت لەو جیهانەى تێیداین ڕاستە جێندەر زیاتر بونیادێکى کۆمەڵایەتییە. ئایا ئەم دوو گریمانەیە لەڕووى لێکەوتە پراکتیکییەکانییەوە لەسەر ئەزموون چ جیاوازییەکیان هەیە؟ ئایا جیاوازی هەیە لەوەدا کە بە ڕووى تێبینیکردن و ئەزمووندا کراوە بێت، لەسەر ئەم بنەمایە کام لەم دوو بۆچوونە دەکرێت وەک ڕاستى پشتڕاست بکرێتەوە؟ هەبوونى جیاوازییەکى لەو شێوەیە مەرجى بنەڕەتییە بۆ ئەوەى تیۆرییەک یان گووتەزایەک یان تەنانەت گریمانەیەک بە زانستی ئەژمار بکرێت. هەرچەندە، تۆ دەتوانیت سەرنج بدەیت کە جیاوازییەکى لەو شێوەیە بوونى نییە، بە تێپەڕین بە هەردوو جیهانەکەى خەیاڵتدا، چالاکییە بایۆلۆژییەکە و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکە هەردووکیان بە هەمان شێوە ڕۆڵ دەگێڕن. بۆ نموونە، گریمان دەرچوویەکى زانکۆ خاوەن بیرۆکەیەکى سوارچاکییە، بەڵام پاڵنەرە غەریزى و کارکردە هۆرمۆنییەکانى بەرەو ژنێک ئاڕاستەى دەکەن. یان گریمان کچێکى بچووک ناتوانێت بەرگەى یارى توند و هەڵبەز و دابەز و کەوتن بگرێت، لە برى ئەوە یارى ماڵ هەڵدەبژێرێت، بەمەش دەخزێتە ناو لایەنە دایکایەتییەکەیەوە. ئەم کردارانە، وەک ڕەفتارە جێندەرییەکانى تر و وەک دیاردە بایۆلۆژییەکان دەمان گەیەنێتە ئەوەى کە جێندەر زیاتر حەقیقەتێکى بایۆلۆژییە یاخود زیاتر بونیادێکى کۆمەڵایەتییە. ئەمە وەک ئەوە نییە کە واقیعى یاریکردنى کچەکە یان کردارەکەى کوڕەکە پشت بە حەقیقەتێک دەبەستێت یان پشت بە حەقیقەتێک لە حەقیقەتە بایۆلۆژى یان کولتوورییەکان دەبەستێت، بەجۆرێک ئەگەر یەکێک لە بۆچوونەکان ڕاست بێت ئەوا کردارەکانیان ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر بۆچوونەکەى تر ڕاست بێت ئەوا کردارەکانیان تەنها وەهم دەردەچێت. کوڕەکە بەرەو ژنەکە دەڕوات و کچەکەش یارى ماڵ دەکات، جا زیاتر بایۆلۆژی بەرپرس بێ لە ڕوودانەکە یان کۆمەڵگە. هەردوو بۆچوونەکە شێلگیرانە لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا یەکدەگرنەوە، وەک چۆن لەگەڵ جەستەى گەورەى ڕەفتارى جێندەرییدا یەکدەگرنەوە.
بێگومان، ئەم لێکچوون و هاوئاهەنگییە بەپێى دیزایینە. بە شێوەیەکى گشتى لایەنگرانى هەریەک لە بۆچوونەکان بە تێپەڕین بە هەموو نموونە تایبەتەکاندا هەوڵ دەدەن شتێک لەبارەى جێندەرەوە بڵێن. نەیاندەتوانى ئەوە بکەن ئەگەر هەندێک حاڵەت هەبووایە ـ با ناوى بنێین [ڕەفتارى جێندەرى x]ـ کە لەگەڵ بۆچوونەکانیان ناکۆک بووایا. لەبرى ئەوە، تێبینیکردنى [ڕەفتارى جێندەرى x] دەبێتە بنەمایەک بۆ ڕەتکردنەوەى بۆچوونەکانیان، هەروەک چۆن تێبینیکردنى قۆناغەکانى هەسارەى زوحەل بنەمایەکە بۆ ڕەتکردنەوەى مۆدێلى بەتلیمۆسى سیستەمى خۆر بەهۆى ناکۆکى و ناتەبایى لەگەڵ ئەو مۆدێلەدا. بەڵام ئەگەر هیچ دۆخێکى ئاوهاى ڕەتکەرەوەى هەردوو بۆچوونەکە بوونى نەبێت، ئەوکات وەڵامێکمان هەیە بۆ ئەو پرسیارەى کە هەردوو بۆچوونەکە چ گرنگییەکى پڕاکتیکییان هەیە: بەهیچ شێوەیەک هیچیان ناتوانن پاساوێکى ئەزموونى بەسەر ئەوی تریاندا جێکەوت بکەن. کەواتە درێژەدان بەوەى کە ئێمە لەنێوان گریمانە زانستییەکاندا چ مشتومڕێک دەکەین ناکرێت هیچ مانایەکى هەبێت. ڕێسا و بنەماکان نرخیان کەمە و لاوازن، چونکە ئێستاکە دەبینین بانگەشەکردن بۆ ئەوەى کە هەریەک لەو دوو بۆچوونە “بابەتێکى سادە و ئاشکراى حەقیقەتێکى زانستییە” لە خودى خۆیدا بانگەشەیەکى زانستیى ساختەیە.
تابلۆی ڤیکتۆریا پەنگ
جیاکارییەکى پڕاکتیکى نەک تیۆرى
تا ئێستا، هیچ حاڵەتێک نییە کە جیاوازى لە واتاى پڕاکتیکى بۆچوونە بایۆلۆژى و کولتوورییەکەدا نەبێت. بەڵکوو لە ڕاستیدا جیاوازى هەیە و، بۆ ئەوەى بزانین ئەو جیاوازییە چییە با ڕێسا و بنەماکە جێبەجێ بکەین: بیهێنە بەرچاوت لەو جیهانەى تێیداین ڕاستە جێندەر زیاتر حەقیقەتێکى بایۆلۆژییە. هاوکات بیهێنە بەرچاوت لەو جیهانەى تێیداین ڕاستە جێندەر زیاتر بونیادێکى کۆمەڵایەتییە. ئایا ئەم دوو بۆچوونە لە ڕووى لێکەوتە پڕاکتیکییەکانییەوە لەسەر ئەزموون جیاوازییان چییە؟ ئێمە بینیمان کە هیچ جیاوازییەک نییە لەو لایەنەوەى یەکێک لەو دوو بۆچوونە پاساوێکى ئەزموونى هەبێت. بەڵکوو جیاوازییەکە بەم شێوەیە بە دەست دێت: ئەگەر جێندەر زیاتر حەقیقەتێکى بایۆلۆژى بێت ئەوا هەندێک کردارى دیاریکراو گونجاون یان دروستن یان شایستەن یاخود پەسەندکراون و هەندێکى دیکەش گونجاو یان دروست یان شایستە یاخود پەسەندکراو نین. ئەگەر جێندەر زیاتر بونیادێکى کۆمەڵایەتى بێت ئەوا هەندێک کردارى دیکەى دیاریکراو گونجاون یان دروستن یان شایستەن یاخود پەسەندکراون و هەندێکى دیکەش گونجاو یان دروست یان شایستە یاخود پەسەندکراو نین. ئەو کردارانەش ئەوانەن کە چەقى مشتومڕە بەردەوامەکانن وەک: بەکارهێنانى ڕاناوەکان لە گەرماوەکاندا، پۆڵێنبەندى وەرزشوانان لەسەر بنەماى جێندەر، چارەسەرى هۆرمۆنى نەوجەوانان و، تادوایى. جیاوازى پڕاکتیکى لەنێوان هەردوو بۆچوونەکەدا لە جۆرى ئەو بەڵگانەدا نییە کە پشتى پێ دەبەستن و، لە وەسفەکانیشیاندا نییە بۆ بونیادى کەسەکان، بەڵکوو لە میانەى کردارەکانیانەوەیە کە سزائامێزن. ئادابەکانى هەردوو بۆچوونەکە پێوەرن، چونکە بە هۆیانەوە ئێمە ڕەفتارەکان دەسەپێنین یاخود قەدەغەیان دەکەین. ئەو ئادابانە نۆرمن، چونکە پێوەرن بۆ دروستى یاخود نادروستى ڕەفتارێک. تا ئەو ڕاددەیەى دەبن بە پێوەرى کورت و پوخت کاتێک لەژێر ناوى ئەخلاقدا وەک ڕێبەر و ڕێنیشاندەر ڕۆڵ دەگێڕن و ژیانمان ئاڕاستە دەکەن.
بە بۆچوونى من، ئەوە سەرلێشێواوییە ئەگەر ئێمە ئارەزووى گۆڕینى بابەتە پڕاکتیکییەکان بۆ بابەتە تیۆرییەکان بکەین. بۆ نموونە ژنێکى نائومێد وەربگرە کە شکستى هێناوە لە بینینى مێردەکەى وەک ئەوەى ئەو دەیەوێت. ئەو ژنە شکستى هێناوە لە بینینى ڕەفتارى مێردەکەى وەک مەیلە هەژێنەرەکانى مێردەکەى و دۆخى هزریى مێردەکەى لە ماوە زەمەنییە یەک لە دواى یەکەکان و، گۆڕانى باوەڕ و ئارەزووەکانى مێردەکەى. لەبرى ئەوە، ئەو ژنە ڕەفتارى ئێستاى مێردەکەى و، تایبەتمەندییە جەوهەرى و نەگۆڕەکان بۆ بونیادى مێردەکەى دەگەڕێنێتەوە. ئەو ژنە ژیانە هاوبەشە قورسەکەیان بەم جۆرە ڕوون دەکاتەوە: “پیاوەکە بڕیاردەر و خۆپەرست و ڕووکەشانەیە”. لە هەمان کاتدا، مێردێک کە عاشق و شەیدا بێت ئەوا کەمتر سەرلێشێواوە، چونکە تێڕوانین و تیۆرەکانى کاریگەرییەکى زێڕینیان هەیە “ژنێکى قەشەنگ و ڕازاوەیە، ئەو کەسەیە کە بەدوایدا دەگەڕام، ئەو ژنێکى پێرفێکتە” ئەم تێڕوانینانە یارمەتیى پیاوەکە دەدات جۆرى جیاوازییەکە بێ ڕۆڵ بکات کاتێک لەگەڵ واقیعێکى پڕاکتیکى دژبەیەک ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەم حاڵەتانە ئەوە نیشان دەدات کە تیۆرەکە فریودەرە. خاسیەتى بەجۆش و بزوێنەرى ڕق و کینە و نەیارێتى هاندەرى تیڕوانینەکانى ژنەکەیە و، خاسیەتى توند و سەرنجڕاکێشى ئارەزووش پاڵنەرى پیاوەکەیە.
بە پێچەوانەوە، لایەنگرانى بۆچوونە بایۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەکە هەردووکیان فریویان خواردووە. چونکە ئەوە سەرنجڕاکێشە گریمانى ئەوە بکەیت کە دەتوانیت بە یەکجار پێشبینیى کۆمەڵێک ڕەفتارى جێندەری بکەیت و، سەرنجى ئەو هێڵە بدەیت کە چالاکى کۆمەڵایەتى لە چالاکى بایۆلۆژى جیا دەکاتەوە و وەک ئەوەى هەیە بیبینیت و، بە یەکجار جیاوازى لەنێوان ڕوواڵەت و واقیعى جێندەر بۆ هەمووان بکەیت. هەروەها ئەوەش سەرنجڕاکێشە هەوڵ بدەیت بۆ چارەسەرکردنى “پرسى جێندەر” بە ڕێگەى تەڕحى ئۆنتۆلۆژییەوە[تیۆرییەک لەبارەى ئەوەى چ شتێک بوونى هەیە یاخود بوونى نییە] کە بەهۆى سروشتى مشتومڕئامێزانە و مۆڕاڵییانە و سیاسییانەى پرسەکەوە زیاتر سەرنجڕاکێش کراوە [زۆربەى ئەو لایەنانەى کە مەیلیان بۆ چالاککردنى داینامیکییەتى ڕق و ئارەزوو هەیە، دەیانەوێت ئەم مەیلەیان لەگەڵ تیۆرەى میتافیزیکیدا تێکەڵ بکەن]. ئەگەر دیدگاکان هێز و دەسەڵاتیان هەبێت، ئەوا بۆ کەسانى نیازپاک و دڵسۆز کە بە دواى ڕاستی و دادپەروەریدا وێڵن هێزى بەرجەستەکردنى تێڕوانینى مرۆڤێک لە جیهاندا لە ڕێگەى پشتگیریکردنى تیۆرەیەکەوە سەرنجڕاکێشە. بەڵام بۆ باڵایى و ڕاستێتیى ڕێڕەوى کردارەکانى بۆچوونە بایۆلۆژى و بۆچوونە کولتوورییەکە وەک پڕەنسیپێکى میتافیزیکى هیچیان ناتوانن یارمەتیبەخش بن. ئەم واقیعە بەتاڵە پێچەوانەى وەسفەکانى (ویلفرید سیلارز)ى فەیلەسووف نییە بۆ دەستەواژەیەک کە “خۆى وەک میتافۆڕێکى بەسوود پێشنیارکراوە و… وەک میتافۆڕە بەسوودەکانى دیکە بۆ زاراوەیەکى تەکنیکى چەسپاوە” (‘Empiricism and the Philosophy of Mind’, Minnesota Studies in the Philosophy of Science, vol. 1, 1956).
بەم جۆرە، کاتێک هەردوو بۆچوونەکە بەرگى میتافیزیکایان بە بەردا دەکرێت، وێڕاى ئەوەى لە ڕاستیدا پێوەرى پڕاکتیکین، ئەوکاتە ناتوانرێت “پرسى ترانس جێندەر” لە ڕێگەى تەڕحێکى ئۆنتۆڵۆژییانەوە وەڵام بدرێتەوە، بەڵکوو دەکرێت بە تەڕحێکى پڕاکتیکى وەڵام بدرێتەوە ـ ئەمەش چوارچێوەیەکە بۆ ئێمە تاکوو بزانین پێویستە چۆن مامەڵە لەگەڵ یەکترى بکەین: کۆمەڵگەکەمان پێویستە چى بکات دواى ئەوەى هەندێک “داهێنان” دەکەن و هەندێکى دیکە “گەندەڵی”. چونکە ئەگەر هەردوو بۆچوونەکە تەنها پێوەرەکانى ئاداب دیارى بکەن، ئەوا لایەنگرەکانیان ناتوانن تانە لە هیچ “حەقیقەتێکى بابەتەکە” لەبارەى جێندەرەوە بدەن. بەڵام من ئەو بانگەشەیە ناکەم کە هەر کردەیەکى پەیوەندیدار بە پرسى ترانس جێندەرەوە باشترە لەوەى تر. بەڵکوو من دەڵێم کە هیچ شتێک لە پشت ئەم پێوەرە پڕاکتیکییەوە نییە کە نەتوانین تانەى لێ بدەین. لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین ئەو بانگەشانە ببینین کە لایەنگرانى هەردوو بۆچوونەکە سەرپشک دەکرێن لە داننان بە بونیادى پڕاگماتیکى بنچینەییى هەردوو بۆچوونەکە ـ واقیعەکەیان وەک پێوەرى پڕاکتیک ئەوەیە: کە دەبێت تەنها دوو جێندەر هەبێت.
تا ئەو شوێنەى پەیوەندى بەو پێشنیارە پڕاکتیکییانەوە هەیە کە کراون، واى دەبینم دۆخەکە داواى وەڵامێکى زۆر جەوهەرى دەکات، چونکە لێرەدا هەرە گرنگترین مژارى ئەخلاقى کە بریتییە لە توندوتیژیى جەستەیى و دەروونی ڕووبەڕووى کەسانى ترانس جێندەر دەبێتەوە. کەواتە پێویستە ئامانجى سەرەکیمان کۆتاییهێنان بێت بەم توندوتیژییە و هەموو توانستەکانمان لەپێناوى نەهێشتنى ئەم توندوتیژییەدا یەک بخەین، لە نێویاندا توانستى تیۆریزەکردنیش. لێرەدا تیۆرە دەبێت لە خزمەتى پڕاکتیکدا بێت و هەوڵى گەیشتن بە ئامانجە پڕاکتیکییەکە بدات. لەم سۆنگەیەوە قسە لەبارەى بینینى توندوتیژى دەکەم دژى ترانس جێندەرەکان لە چاویلکەى تەندروستیى گشتییەوە، لەگەڵ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژییە لە ڕێگەى ئامڕاز و میتۆدەکانى بنەماکانى تەندروستیى گشتییەوە. ئەمەش پێشتر ئیشى تێدا کراوە، ئەوەتا چارەسەرى توندوتیژیى جیهانى لەلایەن (گارى سلوتکین)ى زاناى پەتاوە بونیادنراوە و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە “توندوتیژى نەخۆشییەکى درمییە”.
لەگەڵ ئەوەشدا، گوتارى عەوام و باو بە زەحمەت دەتوانێت لە پشت ئەخلاقەوە پێش بکەوێت. (ئیمارا جۆنس) ئەو پەندە بەکار دێنێت کە دەڵێت “هەر دەوەنە ئەبێ بە دار”٣ ئەم پەندە ئەو واتایە دەدات کە ـ ئەوەى لە ئاماژە گوماناوییەکانى (چاپێڵ)دا شاراوەیە گەشە دەکات و دەبێتە زیانێکى جەوهەرى ـ هەروەک چۆن هیچ هێڵێکى ڕاست نییە کە سەرپێچییە بچووکەکانى یاساى شارستانى بە تاوانە حەشەرى و سەرەڕۆییەکانى سەرشەقامەکان ببەستێتەوە، بە هەمان شێوە هیچ هێڵێکى ڕاستیش نییە کە سەرنجە گوماناوییەکان بەو بۆچوونە ببەستێتەوە کە کەسانى ترانس جێندەر بە مرۆڤ دانانێت، یان بەو کردارانەى کە لەسەر بنەماى ئەو تێڕوانینەن. بەڵام ڕەنگە چەندین هێڵ هەبن کە پێکەوەیان ببەستێتەوە.
ئەوە پێداگرتنە لەسەر ئەو حەقیقەتەى کە تێگەیشتنێکى ناتەواو هەیە بۆ پەیوەندیی نێوان نەخۆشیى کۆمەڵایەتیى توندوتیژیى دژە ترانس جێندەر و ئەو مەرجانەى کە پێویستە پلان و ستراتیژییەتەکان بەرەو ئامڕازێکى تەکنیکى بۆ چارەسەرى نەخۆشییەکە ئاڕاستە بکەن، ئەمەش پێچەوانەوەى بەرهەمهێنانى تیۆرە میتافیزیکییەکانە کە توانایان نییە لە بەرهەمهێنانى ئەخلاقى تەکنیکى واوەتر بڕۆن. بەڵام تێگەیشتنى ڕووکەشانەى ترانس جێندەر پێویستە بانگەشەکانى (چاپێڵ) بەلاوە بنێت کە دەڵێت شتێکى وەک ساختەچێتى یاخود لاساییکردنەوە لە دیاردەى ترانس جێندەردا هەیە. ئەوە سەرنجێکى گاڵتەجاڕانەیە کە ئێمە پێمان وابێت کەسێک هەوڵ دەدات ئاسوودە بێت و خودى خۆى لە واقیعدا بەرجەست دەکات، تەنانەت ئەگەر بە ئازارى دوورە وڵاتى و نامۆبوونى کۆمەڵایەتى و توندوتیژی بێت، تەنها نمایش و خۆنواندنێکە کە خۆى دروستى کردووە. بەڵکوو، ڕاستییەکە ئەوەیە کە مرۆڤ زیانى پێ دەگات و تەنانەت دەشکوژرێت تەنها لە پێناوى ئەوەدا کە خودى خۆى بێت.
ڕەنگە مشتومڕئامێز نەبێت کە پێشنیارى ئەوە بکەین توندوتیژیى دژى کەسانى ترانس جێندەر پێویستە لە ڕێگەى ئامڕاز و میتۆدەکانى تەندروستیى گشتییەوە چارەسەر بکرێت. بەڵام ئێمە وەک کۆمەڵگەیەک، ماڵێکین کە دژى خۆى دابەش بووە. وە شکستەکانمان لە وەڵامدانەوەى تەواوى ئەرکەکانمان بەشێکى دەگەڕێتەوە بۆ چەقینمان لە بوارى تیۆریدا، کە وای کردووە لە واقیعى پڕاکتیکیدا بزر بین و مشتومڕ لەبارەى میتافیزیکاى جێندەرەوە بکەین. لەبەر ئەوە، دەبێت خۆمان لە زاڵبوونى تیۆرەکان ڕزگار بکەین ـ لەو بیرۆکە و ئەبستراکت و تارمایییانەى لە سەرماندان ـ تاکوو بگەینە ئەو دیمەنە قووڵەى کە ئێمە بە واقیعى تێیداین.
پەراوێزەکان:
١.twin views
٢.(Translash Media) ترانسلاش میدیا: پلاتفۆڕمێکى دیجیتاڵى قازانجنەویستى میدیایی فرە مینبەرە، لەلایەن (ئیمارا جۆنس)ـەوە دامەزراوە و لە ساڵى (٢٠١٨)وە دەستى بە کار کردووە. مەبەستى ئەم پلاتفۆڕمە گێڕانەوەى چیرۆکى کەسانى ترانس جێندەرە بە مەبەستى ڕزگارکردنى ژیانیان و، گەیاندنى دەنگ و بۆچوونەکانیان. ئەم بەستەرەش سەکۆکەیانە: https://translash.org/(و.ک)
٣.ئەم پەندە لە دەقە ئینگلیزییەکەدا بەم شێوەیە هاتووە: ‘The oak is in the acorn’، هەندێک پەند بەهۆى سیاقى زمان و بەستێنە کولتوورییەکەیەوە چ بە وەرگێڕانى واتایى چ بە وەرگێڕانى حەرفى ناتوانن پڕاوپڕ ماناکە ببەخشن، بۆیە لەبرى ئەوە ئەم پەندە کوردییەمان لە جێگا داناوە “هەر دەوەنە ئەبێ بە دار” کە هەمان مەبەستى پەندە ئینگلیزییەکەى هەیە، بەو واتایەى کە هەر شتى بچووکە پاشان گەورە دەبێت. (و.ک)
سەرچاوە:
Francisco Javier Camacho, Gender as Biological Fact vs Gender as Social Construction, Philosophy Now, Issue 150, June/July 2022, United Kingdom, Available;
https://philosophynow.org/issues/150/Gender_as_Biological_Fact_vs_Gender_as_Social_Construction
The post جێندەر وەک حەقیقەتێکى بایۆلۆژیى بەرانبەر جێندەر وەک بونیادێکى کۆمەڵایەتى appeared first on ژنەفتن.
کارکردن وەک جۆرێک لە توندوتیژی
پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کار دەکەن پرۆژەیەکە کە بە شێوازی جیاواز کاری تێدا دەکرێت وەک نمایشی هونەری، سیمینار وگفتوگۆ، تێکست و زۆر شێوازی تر کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا ئەنجام دەدرێت. ئاڤان عومەر ڕێکخەر و بەڕێوەبەری پرۆژەکەیە.
تێمای گشتی پرۆژەکە دەربارەی پرسی کارە بەگشتی و ڕۆڵی جێندەر لە پرسی کاردا بەتایبەتی.  خۆشبەختانە  کۆمەڵێک وزە و توانای نایاب و تایبەت ئامادە بوون و ئامادەن  بۆ کارکردن لە پرۆژەکەدا، چونکە بابەتەکەیان بەلاوە گرنگە. هەریەک لە بەشداربووان لە بواری خۆیدا لەسەر بابەتەکە کار دەکات کە بەتەواوی بە شێوازێکی خۆبەخشە.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ پڕۆژەکە بە زنجیرەیەک کاری هونەری، کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا لە شاری سلێمانی ئەنجام دران دەستی بە چالاکییەکانی کرد. کۆمەڵێک هونەرمەندی شێوەکار و کەسانی تر بە پڕۆژە و کاری گرنگ بەشدارییان کرد، کارەکان لە چوارچێوەی دوو نمایشی گروپی و حەوت نمایشی سەربەخۆدا نمایش کران، کە لە ڕێگای ماڵپەری تایەبت بە پڕۆژەکەوە دەتوانن زیاتر دەربارەی چالاکییەکان زانیاری وەربگرن.
لینکی ماڵپەڕی ئەم مرۆڤانە کار دەکەن
هۆزان مەحموود، نووسەر و شارەزا لە بواری جێندەر و فێمینیزمدا، بە سیمینارێک لە پڕۆژەکەدا بەشدارە لەژێر ناونیشانی: “کارکردن وەک جۆرێک لە توندوتیژی”
لێرەدا هۆزان مەحموود تیشک دەخاتە سەر کار وەک فۆرمێک لە توندوتیژیی دژی مرۆڤ بەگشتی و ژن بەتایبەتی. پاشان خودی کۆنسێپتی کارکردن، گەڕان بەدوای کاردا و مووچەی کار لە سیستەمی کەپیتالیزمدا باس دەکات. ئەمانە کە هەمووی هاوتایە لەگەڵ توندوتیژی، نادڵنیایی، بێباوەڕی، نەپارێزراوی و کاتی زۆری کارکردن بە پارەی کەم، لە پاڵ سەرکۆنەکردن و گەمارۆدان و کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ لە پرسی کاردا تاوتوێ دەکات.
باس لە تێڕوانینی نووسەر و فێمینیست سیلڤیا فریدرچی دەکات، کە ئیش وەک فۆرمێکی توندوتیژی دەخاتە ڕوو، ئەمەش زۆر هاوکاری دەکات بۆ تێگەیشتن لە کەڵەکەبوونی سەروەت و سامان لە ڕژێمی سەرمایەداریدا. لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەپەرژێتە سەر پرسی ئەو جۆرە کارانەی کە زۆرتر ژن دەیکات، و لەگەڵ گرنگی ئەم کارانەدا دەکرێت وەک فۆرمێک لە توندوتیژیی بەرامبەریان ببینرێت. پاشان گفتوگۆی ئەوە دەکات کە چۆن کار ئایدیاڵایزکراوە و لەناو کۆمەڵگەدا بوونمان و نرخمان وابەستەی کارەکانمانن کراون، بە تایبەتی بۆ ژن کە لە بازاڕی کاردا لەژێر فشارێکی زۆردایە.
لە کۆتاییدا، باسی پلەبەندی و گرنگی و بەهای نیوان کارەکان دەکات، ئەم بڕیارە کێ دەیدات کە چ جۆرە کارێک باشتر و گرنگترە؟ لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا هەندێک کار هەن کە زۆر پێویست و سەرەکین بۆ ژیان، بەڵام وەک کارێکی گرنگ هەژمارناکرێن، ئەمە بە پێچەوانەی هەندێک کاری تری ناپێویستەوە کە گرنگ و گەورە کراون، لەژێر ڕۆشنایی تیۆری پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆجی (دەیڤید گرەیبەر) باس دەکات کە بە ناوی کاری بێمانا (Bullshit Job) ناو دەبرێت. دەتوانین زۆرێک لەو کارانە بناسین کە مووچەی زەبەلاحیشیان پێ دەدرێت و بە گرنگ هەڵدەسەنگێندرین، لە کاتێکدا هیچ گرنگی ئەوتۆیان نییە لە کۆمەڵگە و ژیاندا.
لە کۆتاییدا هۆزان ئەوە دەخاتەڕوو کە کارکردن گرنگە بۆ هەموو کەسێک و کۆمەڵگە ناچێت بەرێوە ئەگەر کارە بنەڕەتییەکان و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان گرنگییان پێ نەدرێت. بەڵام سەرمایەداری ڕۆژ بە ڕۆژ کارە بنەرەتییەکان لاوەکی دەکات و مووچەبڕاویان دەکات، لە ئاست ئەوەدا کارگەلێک گرنگی پێ دەدرێت کە هیچ سوودێکی نییە بۆ ژیانی مرۆڤ و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە.
هەندێک هێڵی سەرەکیی سیمینارەکە:
چاودێریکردنی مرۆڤ لە کاتی کارکردندا، بووەتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەمیشە لە دڵەراوکێدا بژی.
توندوتیژی فۆڕمی زۆری هەیە، کە لە ئێستادا خۆشبەختانە زۆربەیان تیۆریزەکراون.
تا ئێستاش زۆربەی ئەوکارانەی کە ژن دەیکات لە سپەیسی گشتیدا هێشتا چاودێریکردن و ئاگاداریی ئەوانی ترە، لە کاتێکدا کارەکانی تر وەک بڕیاردان هی پیاوەن.
ئیشە بنەڕەتی و گرنگەکان لە کۆمەڵگادا لەلایەن سیستەمەوە بێبەها بەرجەستە دەکرێت.
خەونبینین و هەوڵدان بۆ ئەو کارانەی کە گرنگ پیشان دراون و پێگەیشتنیان قورسە، جۆرێکە لە توندوتیژی کە لەم سەردەمەدا مرۆڤەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
مەرج نییە مرۆڤ کار بکات تاوەک گرنگ بێت، بەڵکوو ئەوە ژیانکردنە مانا دەدات بە ژیان.
لەم بەستەرەی یوتیوبدا گوێ لە سێمینارەکەی هۆزان مەحموود بگرن:
The post کارکردن وەک جۆرێک لە توندوتیژی appeared first on ژنەفتن.
دیالۆگێکی بەرفراوان لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی “جودیت باتلەر”دا
ئەم دیالۆگە لە لایەن گۆڤاری حێکمەی عەرەبی لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی، تیۆرسێنی “پرسی جێندەر”، پڕۆفیسۆر “جودیت باتلەر”مان ساز دراوە.
جودیت باتلەر (١٩٥٦- )ڕەخنەگری فێمینیستی و فەیلەسووفی ئەمریکایی
زیاتر لە ٣٠ساڵ تێپەڕیوە بەسەر بڵاوکردنەوەی کتێبەکەت، “پرسی جێندەر“، گرنگترین وێناکردنە خراپەکان دەربارەی کتێبەکە چین؟
باتلەر: سەرەتا، با زۆر سوپاست بکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم دیمانەیە. من خۆشحاڵم بە دەرکەوتنم لە لاپەڕەکانی گۆڤاری “حکمە”. وەک دەزانن “پرسی جێندەر” بۆ نزیکەی 25 زمان وەرگێڕدراوە، هەر وەرگێڕانێک کتێبێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت و هاوکات کۆمەڵێک ئەگەر و گریمانەی نوێش لە خوێندنەوەیدا دەردەکەون. بەم شێوەیە ئەو پرسیارەی کە دروست دەبێت ئەوەیە: جیاوازیی نێوان ئەگەرێکی نوێ بۆ خوێندنەوە و خوێندنەوەی هەڵەی دەقێک چییە؟ لە چوارچێوەی شێوازی ڕەخنەی هەڵوەشاندنەوەگەرایی (deconstruction)، دەتوانین ڕاستەوخۆ و بەسانایی کۆتاییی بە پرسیارەکە بهێنین و بانگەشەی ئەوە بکەین کە هەموو خوێندنەوەیەک دەستدرێژییە بۆ سەر دەقەکە. بەڵام لەوانەیە ئەوە پەلە بێت بۆ بڕیاردان. نزیکەی هەموو وەرگێڕانێک واتای نوێ دەبەخشێت، بەو پێیەی زمانی دەق تازەیە و، پەیوەندی و ئاماژەی جیاوازیش لەخۆ دەگرێت. کەواتە هەموو وەرگێڕانێک ڕێگە لە مەبەستەکە دەگرێت – هەر مەبەستێک بێت – کە من لە کاتی نووسینی کتێبەکەدا هەڵیدەگرم، چونکە نووسەر زۆر جار لەژێر وەهمی نووسەربووندا کار دەکات. لە هەمان کاتدا هەموو وەرگێڕانێک دیارییە، شتێکم لە زمانێکی تر پێدەبەخشێت کە هەرگیز پێشبینیم نەکردبوو. کەواتە من وەک نووسەرێک دەسەڵاتم لە دەست دەدەم، وەک ئەوەی دەبینم زمانەکەم بە زمانێکی تر گۆڕاوە و بەهێز کراوە.
لێرەدا ئەوە دەڵێم سێ خاڵی بنەڕەتی هەیە، سەرەڕای ئەوەی کە بەهەڵە تێیگەیشتوون، بەڵام ئەم “هەڵانە” جێگەی بایەخ پێدانن. یەکەم: ئەوەیە کە (جێندەر) بە ئازادی هەڵبژێردراوە. دووەمیان: جێندەر بەتەواوی لە پێشدا دیاریکراوە. لە ڕاستیدا نووسەرانی هەژار ناتوانن بەم دوو دەرئەنجامە بگەن، بەڵام ئەو خاڵەی ویستم باسی بکەم ئەوەیە کە جێندەر لەسەر بنەما دروست دەبێت، بەڵام ئەم بنەمایانە تەحەمولی ناکەن و ئەم تیۆرییە پێکهاتەی کولتووری وێنەی ئۆتۆنۆمی تێدایە، ئازادیی تاک کەم ناکرێتەوە گرفتێکی تر کە لەگەڵ چەند خوێنەرێکی دەقەکە دێتە پێش کە وا دەردەکەوێت کە نکۆڵی لە جەستەیی جەستە بکات، مەبەستی من ئەوەیە کە جەستەیی جەستە ناتوانرێت بەتەواوی لەو هەلومەرجە کولتوورییە جیا بکرێتەوە کە تیایدا دەژین.. بیرۆکەی من ئەوەیە کە ماتریاڵیزمی جەستە بە تەواوی لەو هەلومەرجە کولتوورییە جیاناکرێتەوە کە تێیدا دەژین. ئەمە واتای ئەوە نییە کە ماتریاڵیزمی بوونی نییە، بەڵکو دەبینین کە ماتریالزم لە ڕێگەی کولتوورەوە لە ڕێگای ژیانەوە فۆرمی خۆی وەردەگرێت.
لە هەندێک زمانەکاندا هیچ وشەیەک وەک هاوواتای “جێندەر” نییە، کەواتە وەک هاوردەکارێکی ئەمریکایی دەردەکەوێت، وەک ئەوەی هاوتا زمانەوانییەکەی ماکدۆناڵد بێت
لەو کاتەوە شێوازی دەربڕینی تۆ بە قورسی، شۆڕشگێڕانە، تێپەڕین لە یاسا ڕێزمانییە باوەکان، گەڕانەوە بۆ کتێبە فەلسەفی وەک هێگل/هایدێگەر/لاکان یان بە زەحمەت قورس وەسف دەکرێت. ئایا تۆ لە هەندێک لەم سەرنجانە ڕازییت؟ و ئایا زمانی ئێستا کارا نییە، بۆ فەلسەفاندن؟
باتلەر: کاتێک باس لە “زمانی ئێستا” دەکەین، ئێمە زۆربەی کات زمانێکی دیاریکراو لە مێشکماندا هەیە. ئەگەر ئینگلیزی بێت، ئەوا بەڵێ، من خۆشحاڵم کە سنووری ڕێزمانی ئینگلیزی کۆتایی پێدەهێنم. ڕەنگە ئەم کارە بە جوانترین شێوە لە ڕێگەی شیعر و پەخشانی ئەزموونییەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام تیۆریش پاڵ بە سنوورەکانەوە دەنێت، بەرامبەر بەو شێوازەی کە ڕێزمان بیرۆکەکانمان ڕێک دەخات لە چوارچێوەی یاسا و ڕێکخستنەکانی زماندا. لە هەندێک زمانەکاندا هیچ وشەیەک وەک هاوواتای “جێندەر” نییە، کەواتە وەک هاوردەکارێکی ئەمریکایی دەردەکەوێت، وەک ئەوەی هاوتا زمانەوانییەکەی ماکدۆناڵد بێت. هیوادارم من بەشداریم لە ئیمپریالیزمی کولتووریی ئەمریکایی نەکردبێت. بەلای منەوە زۆر سەرنجڕاکێش و پڕبایەخە کاتێک خەڵک بە زمانی نا-ئەمریکایی تێدەکۆشن بۆ دۆزینەوەی و نزیکبوونەوە لە بیرۆکەی جێندەر. تەنانەت ئەگەر بۆ ئینگلیزیش وەک یەک بێت. “جێندەر” نابێت پەیوەندیی بە ئینگلیزییەوە هەبێت، بەڵکوو دەبێت هەمیشە لەژێر گۆڕانکارییەکانی سەر بە وەرگێڕان بێت.
ئێستا، دوای دوو دەیە و، گۆڕانی جیهان، نووسینەکانی دێریدا لە سەر ڕەوشت چۆن دەبینن؟ ئایا هێشتا دەبینیت کە ئەخلاق هەمیشە “پێناسەنەکراو”ـە لە کاتی ڕەچاوکردنی نەبوونی ویستی سیاسی و داشکاندنی گشتیی کۆمەڵگای مەدەنیدا؟
بەتلەر: دێریدا سەرەڕای ئامادەنەبوونی، هێشتا ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە دەکرێت بیر لە دادپەروەری بکرێتەوە تەنانەت ئەگەر لە ئێستادا جیهان ئەو نموونەیە بەرجەستە نەکات دەبێت هەمیشە وەک ئەوەی دادپەروەری هەبێت بژین و بەم شێوەیەش بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی فەلسەفەی هیوا، تەنانەت پابەندبوون بە پرەنسیپەکانیەوە.
بەبێ نەریتی پاش بونیادگەری لەوانەیە لە بنەمای کارە  فیکرییەکانت تێنەگەین. لە زۆرێک لە تێڕوانینەکانتدا، جۆرە کارلێک و تێکەڵییەک لە بۆچوونە پاش بونیادگەرییەکان یا شتێکی لەو شێوەیە لە بۆچوونەکانتدا دەبینرێت. تەنها لە شێوەی سیستەمێکی هاوکاتەکی یان کاتێک کە هیچ مێژوویەکی ڕاستەقینەی لەتەکدا نەبێت. لەم دواییانەدا، تۆ سەرنجت لەسەر سیاسەت و تۆتالیتاریزم بووە، کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە ناوچەی مێژوویین. بۆ نزیکبوونەوە، چ گۆڕانکارییەکت لە میتۆد و ڕێبازەکەتدا کردووە؟
باتلەر: لەبەر ئەوەی من شارەزای زانستە کۆمەڵایەتییەکان نیم و فەیلەسوفێکم کە زۆر سەرسامم بە نەریتی تیۆری ڕەخنەیی و پاش بونیادگەری و (هیگل و فێمینیزم و دەروونشیکاریش هەروەها)، ئەوا بانگەشەی ئەوە ناکەم کە کار بە یەک میتۆد دەکەم، یان شوێنی بکەوم، و پەیڕەوی بکەم. بەڵکوو هەوڵدەدەم بابەتی شیکردنەوەکە خۆی ئەولەویەت وەربگرێت، پاشان من بیردۆزەکە لە ڕووی ئەوەوە ڕێک بخەمەوە و بەم جۆرە بەردەوام دەبم لە کارکردن. من زۆر کارم لەسەر فوکۆ نەکردووە، بۆ نموونە لەم ساڵانەی دواییدا لەبەر ئەوەی وێنەکانی دەسەڵات کە ئێمە شاهیدین بەتەواوی لە دەقەکانیدا وێنا نەکراوە و ڕەنگی نەداوەتەوە. کەواتە من بیردۆزەکان پێکەوە تێکەڵ دەکەم بە شێوەیەکی ئاشتبوونەوە، یان چوارچێوەیەکی تیۆری پێشکەش دەکەم کە گونجاو بێت بۆ خوێندنەوەی حەقیقەتە مێژووییەکان. هەمیشە هەوڵ دەدەم بە هێنانی ئەو سەرچاوانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەلومەرجە هەنووکەییەکانی وەک: جەنگ و لاوازی و دەربەدەری و توندوتیژی و جێندەر و سێکس و ئایین و سیکۆلاریزم کە لە گەڵیاندا ڕووبەڕووین.
دەکرێت هەندێک شێوازی بیرکردنەوە لە کات و چوارچێوەی پاش بونیادگەرییەوە بگوازرێتەوە بۆ شیکردنەوەی مێژوویی. بۆ نموونە چۆن دەتوانین بۆ بەدواداچوونی دووبارەکردنەوەی جیاوازی ستانداردی ڕەگەزی لە چوارچێوەی کۆمەڵگایەکدا، یان لەناو کۆمەڵگا جیاوازەکان بگەڕێین؟ چۆن پەیوەندیی بەو وڵاتانەوە بکەین کە خۆیان بە کۆلێژی کۆمەڵایەتی دەزانن، تەنانەت لە کاتێکدا کە بە دیاریکراوی ئەوە بزانن، ئەوە ئەو شتەیە کە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەین؟ چۆن دەتوانین بەها و شکۆی دادپەروەری بپارێزین لەو هەلومەرجەی کە سیستەمی دادوەری توندوتیژ و نادادپەروەرانەیە؟ چۆن دەتوانین بیر لە گروپە لە بیرکراوەکان بکەینەوە و ئەوانەی کە بەجێهێشتراون بۆ مردن؟ ئەمە یەکێک بوو لە پرسیارەکانی فۆکۆ، لەوانەیە ڕەهەندی پاش بونیادگەری تێدابێ، ئەو هەلومەرجەمان بیر دەخاتەوە کە گروپێک بە چەک هێرش دەکرێتە سەریان، تەنانەت لە ڕێگەی سیاسەتی فەرامۆشکردن و وازهێنانیش. کاتێک کەسێک بانگەشەی ناسنامە “سروشتی”یەکەی خۆی دەکات، چۆن دەتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان ئەوەی چی کۆمەڵایەتییە و چی سروشتییە؟ ئایا ئەمە دوالیزمێکی پێویستە؟ یان دەبێت جیاواز بیر بکەینەوە، بەتایبەت لەو چوارچێوە کولتوورییانەی کە  تێگەیشتن لە ((سروشت)) توێنراوەتەوە و ڕەنگڕێژکراوە بە مانا کولتووری و ئایینییەکان؟
پێم وانییە جێندەر ڕاست بێت یان هەڵە بێت مەگەر ئەوەی کە خاوەنی جێندەرەکە پێیوابێت نەگونجاوە. پێم باشە هەلی ژیانی نوێ بۆ هەندێک کەس بکرێتەوە، کە لە دەرەوەی نۆرمە جێندەرییەکان دەژین و دەناڵێنن، چونکە ئەمە ژیان زیاتر زیندوو دەکاتەوە
کارەکەت جێی مشتومڕە، توێژەرانی وەک ‘نانسی فراسەر، جێف باوگەر و مارتا نوسبەم’ ڕەخنەیان لە ژمارەیەک بازنەی جیاواز گرتووە کە دەتوانن لەم سێ خاڵەی خوارەوە کۆیان بکەینەوە:ئەلف: چوارچێوەی تیۆری جودیت باتلەر، ناتوانێت وەڵامی پرسیارە نۆرمییەکان بداتەوە. بۆ نموونە، بۆچی کەمکردنەوەی ڕەگەزی پێویستە؟با: قبوڵکردنی نا-ڕەخنەییانە و هەرەمەکی، جودیت باتلەر بۆ تیۆری (وتە- کردار)ی دێریدا، (چوارچێوەیەک کە وشەکان بەکار ناهێنرێن بۆ دابینکردنی زانیاری، بەڵام هاندەرە بۆ چۆنیەتی و جێبەجێکردنی کارکردنیان) ژێرخانی تیۆری کارامەیی (performativity) خۆی بەه ۆی کەموکورتییەکانی تیۆری دێریدا لاواز کردووە، لە بیرۆکەی کارپێکردن.
ج- جودیت باتلەر، وا وێنای بەرگری دەکات، وەک هەمیشە کە تاکەکەس بێت، بەتایبەتی بەم شێوەیەی، کە هیچ چوارچێوەیەکی گشتی سیستەماتیکی بۆ کارکردنی گۆڕانکاریی دادوەری یان دامەزراوەیی لەخۆ ناگرێت.
وەڵامی ئێوە چییە بۆ ڕەخنەکانی سەرەوە؟
باتلەر: ئەم ڕەخنانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەرچەندە من ‘جیۆف بۆگەر’ ناناسم بەڵام خۆشحاڵ دەبم بە وەڵامدانەوەی، تا ئێستا ڕەخنەکانیم نەزانیبوو. لە ساڵی ١٩٨٩دا (پرسی جێندەر) بڵاو کرایەوە و دواتر بەشێکی زۆری کارەکانم هەوڵی پێداچوونەوە و فراوانکردنی ئەم تێزە بوو و، هەروەها گەڕانەوە بوو بۆ پرسەکانیتر لە فەلسەفەی ئەخلاقی و سیاسییدا. هەموو ئەو ڕەخنانەی کە باسم کرد لە توێژینەوەیەکەدا کە نزیکەی ٣٠ساڵ لەمەوبەر بڵاو کراوەتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵمدا بە پێداچوونەوە و وەڵامدانەوەیان. وەک ئەوەی کە تۆ بیرت ماوە، ڕەخنەکانی فرەیزەر لەو ساڵانەدا لەسەر خواستی من بوو، بەوەی کە من بە دوای ئەوە بووم کە کار بۆ بەرهەمهێنانی ئەگەرێکی نوێ بۆ ڕەگەز و (ژیانی ڕەگەزی ، ناسنامەی ڕەگەزی) دەکەم. بەڵام من هیچ ڕێگەیەکم نییە بۆ جیاکردنەوە لەنێوان چاکە و خراپە. بەڵکو ئەمە ویستی منیش نییە.
وەڵامەکەی من دوو ڕەهەندییە: (١) پێم وانییە جێندەر ڕاست بێت یان هەڵە بێت مەگەر ئەوەی کە خاوەنی جێندەرەکە پێیوابێت نەگونجاوە. (2) پێم باشە هەلی ژیانی نوێ بۆ هەندێک کەس بکرێتەوە، کە لە دەرەوەی نۆرمە جێندەرییەکان دەژین و دەناڵێنن، چونکە ئەمە ژیان زیاتر زیندوو دەکاتەوە. مەبەست لە تێکدانی ڕەگەزی ئەوە نییە کە لە خۆیدا وەک کۆتاییەک ئاهەنگی خۆی بگێرێت، بەڵکوو وەکوو وتم ژیان بۆ ئەو کەسانە خۆشتر دەکات کە نۆرمە جێندەرییەکان دەدۆزنەوە و لە ئازار بەخشین سنووردارییان دەکات. (3) ئەو بیرۆکەیەی کە من بیرۆکەی “وتە”ی دێریدام بردووە بەبێ ڕەخنە، کە بۆتە هۆی سەرسوڕمانی ئەو دێریداییانەی کە تۆمەتبارم دەکەن بە بەکارهێنانی دێریدا بۆ مەبەستی تایبەتی خۆم. بەڵام ڕەخنە بەو شێوەیەیە: هەندێکجار مرۆڤ لە لایەن دوو لایەنی دژەوە ڕەخنە دەگرێت. ئارگیومێنتی من ئەوەیە کە تێگەیشتنی فوکۆ بۆ دەسەڵات دەکرێت بە بەکارهێنانی بیردۆزی دێریدا لە “وتە” باشتر بکرێت. کاتێک دەبینین، لەگەڵ فوکۆ (هێز و قسە) بابەتمان بۆ بەرهەم دەهێنێت. ئێمە دەبێت نیشانی بدەین کە چۆن ئەمە بەرهەم دەهێنرێت. ئەوەی دێریدا بۆمان ئاشکرا دەکات ئەوەیە کە دووبارەکردنەوەی پێوەرەکان هەمیشە هەمان ئەنجام نادات. کەواتە بۆ نموونە دەتوانین ببینین کە چۆن دووبارەکردنەوەی پێوەرەکان تەحەکوم بە ناسنامەی نەتەوەیی یان ڕەگەزی دەکەن. بۆ کردنەوەی دەرگایەک بۆ ئەگەرە نوێکان بە ئامانجی دووبارەکردنەوەی. من پێوەرەکان وەک کۆکەرەوەی مێژوو دەبینم و، دێریدا ئەم کێشەیە چارەسەر ناکات، بۆیە لە دێریدا دوور دەکەومەوە کاتێک کەموکوڕی لەوێدا دەدۆزمەوە..
ڕەخنەکەی نوسباوم لەسەر بنەمای بیر و بۆچوونەکانی خۆی هاتووە، بەڵام وەک مشتومڕێکی ڕاستەقینە ڕووی نەدا. ئەمە لە فەیلەسوفێکێدا جێگای سەرسوڕمانە، پێشم وایە بابەتی ڕەخنەکەی بەگشتی سۆزدارییە کتێبی پرسی جێندەر بەشێک بوو لە بزووتنەوەیەکی LGBTQ  کە گروپێک بوو لەگەڵ هاوڕەگەزخوازان، هاوڕەگەزخوازLesbians  هاوڕەگەزخوازGays ، دووڕەگەزخوازBisexual، ترانسێکساڵTrans و کێیەر Queer حەزیان دەکرد، شاژنیان بە کۆکەرەوەی کەمینە ڕەگەزییە بێ زۆرینەکان ناو دەهێنا، بزووتنەوەیەک کە بۆ چەند ساڵێک بەشداریم تێدا کرد ئەو یاسایانەی کە هەندێک کرداری سێکسی تۆمەتبار دەکەن، و داوای پەسەندکردنی گشتی ئەندامانی LGBTQ دەکەن. من بەشێک بووم لە زۆرێک لە دامەزراوەکان و چالاکییەکەم وەک ئەندامی بزووتنەوەی BDS بزووتنەوەی بایکۆت و پاشەکشەی وەبەرهێنان و سەپاندنی سزاکان و هەروەها پەیوەندیم لەگەڵ سەنتەری مافی دەستوورییە. نەنووسران، ئەوانەی بێ هاووڵاتین و خەبات بۆ پاراستنی ئازادیی ئەکادیمی توێژەران لەژێر چاودێری ژمارەیەک وڵات. بەهاکانی یاسا دادوەری و دەروونییەکان نەک هەر کاریگەرییان لەسەر پرسی جێندەری هەبوو، بەڵکوو بواری تیۆری تەواوی پەیوەست بە پاڵەوانە بیانییەکان کە بەشدارییان لە کتێبەکەدا کردووە. بێگومان ڕاستە، کتێبی پرسی جێندەر بەرنامەیەکی سیاسی یان ستراتیژی پێشکەش نەکردووە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو کارانەی کە لە سیاسەتدا بەڕێوەدەچێت بە دڵنیاییەوە ئەو کارەی کردووە.
لە بەهاری ساڵی ١٩٩٨، چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئیلیزابێس کویروز، فنگ جی و دۆروسیلا کۆرنێل کرد لە گۆڤاری دیاکریتیس. لەم چاوپێکەوتنەدا، تۆ کاریگەریی لۆس ئیگارایت لەسەر شێوازی کارکردنت ڕەت کردەوە. هەندێک لە توێژەران پێیان وایە کە نکۆڵیکردنتان لە کاریگەریی لۆس ئیگارای دەگەڕێتەوە بۆ شەپۆلی ڕەتکردنەوەی “quintesentiali” لە زانستە مرۆڤایەتییەکان لە ساڵانی نەوەدەکان. لە هەشتاکاندا فێمینیزمی ئەمریکایی بەهۆی شەڕی نێوان فێمینیستە جەوهەرگەراکان و بەرهەڵستکارەکانیان ئیفلیج بوو. تا ساڵانی نەوەدەکان، خوێندنی جێندەری تفکیکی بەهێزترین بزووتنەوەی ژنانی ئەکادیمی بوون لە دژی ماتریاڵییەکاندا. ئەم توێژەرانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تۆ ویستت خۆت جیا بکەیتەوە لە فێمینیستەکانی وەک ئیگارا کە پەیوەست بوون بە “جەوهەرگەراکان”ەوە، وەڵامی تۆ بۆ ئەم بانگەشانە چییە؟
باتلەر: لەو کاتەدا من لە سەنگەری ئەوانە بووم کە بە توندی جەوهەرگەرییان ڕەتکردەوە، بەڵام من کارەکانی ئیگریم خوێندبوویەوە، لێکۆڵینەوەم لێکردبوو، من پێم وایە ئەو زۆر زیرەکە و، لێرەدا ڕێگەیەکت هەیە بۆ خوێندنەوە وەک ئەوەی کە لە “جەوهەرگەراکان” نین.. وابزانم ئەو گفتوگۆیانە ئەو شتانە نین کە پێشتر هەبوون ئێستا خەڵک باسی ئەوە دەکەن کە ئایا ناسنامە دەتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ پێگەیەکی سیاسی و، من بەردەوام پێم وایە و پێشنیار دەکەم کە ناسنامە بنەمایەک نییە، تەنانەت ئەگەر لە ڕێکخستنی پێگەی سیاسیشدا زۆر گرنگ بێت.
بەکارهێنەر بوون ئەزموونێکە لە جیهانی ڕاستەقینە و گریمانەییدا، چۆن کار دەکاتە سەر هاوسەنگیی نێوان هێز و لاوازی؟
باتلەر: بەر لە هەر شتێک جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە لەنێوان ئەو کەسانەی سامانیان هەیە و ئەوانەی نیانە، بۆیە سەرەڕای سەرنجڕاکێشی کەلوپەل و پێداویستییەکان بۆ هەموو چین و توێژە ئابوورییەکان، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا بەشێکیان دەتوانن ئەو خواستانە ببینن. نیگەرانیش ئەوەیە کە ئەم داواکارییانە بە ڕیکلامێک بەرهەم دەهێنرێن کە بەڵێنی ژیانێکی خۆش و باشتر دەدەن و خەڵکیش پارەی خۆیان بۆ بەرهەمی کڕیارەکان خەرج دەکەن کە بەڵێن بە بەختەوەری دەدەن بێگومان هیچ مەبەستێک بەمشێوەیە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت و ئەوەی بەڵێن دەدرێت هەمیشە هەڵەیە. بەڵام خەڵکانێکی زۆر لەلایەن کۆمپانیاکان و ڕیکلامەکانەوە کە بەدوای بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خواستی خۆیانن بۆ ژیانێکی باشتر، ئیستغلال دەکرێن. تاکە وەڵام بۆ ژیانێکی باشتر ئەوەیە کە لە رێکخستنێکی ئابووریی دادپەروەرانەدا بدۆزرێتەوە، ئەوەی کە لەسەر بنەمای پابەندبوونێکی بنەڕەتییە بۆ بنبڕکردنی هەژاری و نەزانی و نائاگایی.
دەروونناسی بەریتانی ‘میلانی کلین’ لە نووسین و وانەکانی ئێوەدا ئامادەیی هەیە. ئەگەر دەکرێت پرسیارەکە گشتگیر بکرێت، دەروونناسی چۆن کار دەکاتە سەر فەلسەفە و فەیلەسوفان؟ وە ئەگەر دەتەوێت باس لە هەڵوێستی ‘مارتن پۆپەر’ بکەیت بەرامبەر فرۆید لە ڤییەنا، کە کاریگەری هەبوو لەسەر ڕێڕەوی ژیانی لە ڕۆژانی سەرەتایی و ڕەتکردنەوەی کارڵ پۆپەر لە دەروونناسی وەک زانست؟
باتلەر: کلین بۆ من سەرنجڕاکێشە چونکە ئەو دان بەوەدا دەنێت کە لەناو دڵی ئارەزووەکانی مرۆڤدا داڕمان هەیە، بۆ هەر کەسێک بیەوێت فەلسەفەیەکی ئەخلاقی دروست بکات، کە بەدوای کەمکردنەوەی توندوتیژیدا بێت، گرنگە چاو لە ڕەگ و ئامانجی وێرانکاری بکات بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتانە لە ڕەفتار و کرداری توندوتیژدا ڕوو نەدات. ئەو زۆر واقیعییە دەربارەی عەقڵییەتی مرۆڤ، و لەو ساتانەدا بۆ من بەسوودە. لە هەمان کاتدا ئەو ڕاستییە قبوڵ دەکات کە خەڵک گرێدراوی یەکترن و بەو شێوەیە ڕەخنەیەکی شاراوەی کەسایەتیمان بۆ دابین دەکات.
شیکردنەوەی دەروونیی پۆپەر لەسەر چەمکێکی ئەرێنیی زانستی بنیاتنراوە و بە نازانستی ناو دەبرێت. کەواتە ئەو ڕاستە: سایکۆنالیزیس ئەرێنی نییە. لە ئەڵمانیدا ” wissenschaft ” – Science – ئاماژە بە هەردوو زانستی مرۆڤایەتی و سروشتی دەکات. وەسفی فۆرمێک لە توێژینەوە دەکات کە هەوڵ دەدات لە ئامانجەکەی تێبگات، تەنانەت ئەگەر توێژینەوەکە ئەرێنی بێت. فرۆید خۆی چەمکێکی گرنگی لێکدانەوەی پێبەخشین لە کتێبەکەیدا “لێکدانەوەی خەونەکان”، کە بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندیی نێوان زانستە کۆمەڵایەتییە شرۆڤەیی و ڕەخنەی ئەدەبی بۆ نموونە گرنگە. ئەو لەوە تێگەیشت کە نائاگایی (اللاوعی) تەنیا لە شێوەی نیشانە و لێکەوتەکانی دەردەکەوێت و، ئەمە مانای ئەوەیە کە دەبێت خوێنەر بین بۆ تێگەیشتن لە نائاگایی. ئێمە ناتوانین لە شێوەی حەقیقەتێک یان “زنجیرەیەک لە ڕاستییەکان”دا بیدۆزینەوە و ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە (پۆزەتیڤیزم) ڕێبازێکی ناتەواوە بۆ پەیبردن بە ڕۆحی مرۆڤ.
چۆن مەیلی سێکسکردن وەک نەخۆشی لە پزیشکی دەروونیی سەرەتاییدا دەبینی؟ لەلایەکی تر، تێڕوانینی دەروونناسی کە بەهای بزووتنەوەی فێمینیستی بەرەو ژوور برد، چۆن دەبینیت؟
باتلەر: زۆرینەی زۆری پزیشکی دەروونی ئیتر شیکاری نییە، بەڵکوو ئاراستەی گۆڕیووە بەرەو مۆدێلەکانی تری عەقڵ و دوور لە چارەسەری وشەیی فرۆید. بە دڵنیاییەوە فرۆید ناتوانێت هەموو شێوەکانی ئەشکەنجەی دەروونی چارەسەر بکات، بە تایبەتی ئەوانەی بەرهەمی ڕووداوە مێژووییەکانی دوای سەردەمی تیۆرییەکەن. بەڵام هەندێک چەمکی دەروونناسی و بەتایبەتی چەمکی “ئیگۆ” لە سایکۆلۆجیادا لە ئەمەریکا ڕزگاریان بوو. چونکە جەختیان لەسەر نموونەی وێناکردنی ئازادیی ویستی تاک دەکردەوە. جگە لە پێویستی تاک بۆ گوێڕایەڵیکردن یان خۆگونجاندن. لێرەدا زۆر ڕەوتی کۆنەپەرەست هەن. لە چوارچێوەی ئەمانە بۆچوونی “لاکان“ـە. بیرۆکەیەکی سروشتی و نەخۆشانەی هەیە، وە من ئەم جیاکارییە ڕەت دەکەمەوە. مرۆڤ دەتوانێت بیرۆکەی پێوەریی بدۆزێتەوە دەربارەی ئەوەی کە چۆن وەک ڕەگەزێک بژی لە هەندێک لە بۆچوونە دەروونییەکان. فێمینیستەکان دەبێ شیکاری دەروونیی بەسوود بدۆزنەوە کە نیشانمان بدەن چۆن خەیاڵەکان بەشێکی زۆری ژیانی هۆشیارمان پێک دەهێنن. دەتوانین لەوە تێبگەین کە کولتوورەکانمان چۆن کار دەکات، سێکس و توندوتیژیمان چۆن کار دەکات، کە ئەمە نیشانمان دەدات خەیاڵەکانمان چۆن بەشێکی زۆر لە ژیانی هۆشیاریمان پێک دەهێنن. گریمانەی یۆتۆپی دروست دەکەن و لە ڕێگەی خەیاڵی هونەرییەوە بەرەنگاری نۆرمە پەسەندکراوەکان ببینەوە.
ئێمە بە ئارەزووە ناکۆکەکان مەحکومین، کە ئەمە شتێکی باشە، تا ئەوکاتەی دەتوانین چاودێریی مەیلەکانی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی بیکەین بە توندوتیژی مەیلێکی تر، بۆ پاراستنی جیهانە ئاڵۆزە کۆمەڵایەتییەکەمان.
دەروونناسی بەگشتی، لەوانە تێڕوانینەکانی مێلانی کلاین لە ساڵی ١٩٣٦ سەبارەت بە ژیانی سۆزداریی پیاوان و ئافرەتانی شارستانی، ئێڵ. کلاین و جەی ریڤیر – ئەگەر بە دروستی تێگەیشتبم، ئەوە دەبینن کە هەستی تووڕەیی و بێزاری تەنیا بە توندوتیژی دەبێ ئەگەر نا، چۆن لە دەرەوەی توندوتیژی گوزارشتی دەکرێت؟
باتلەر: ڕاستە کە میلانی کلاین بە هیچ جۆرێک وای نابینێت کە ئێمە لە لایەنی مەیلی تێکدەرانەی سروشتیمان ڕزگار بین، بەڵام هەرچۆنێک بێت دەتوانین قوڵتر جەخت لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان لەگەڵ یەکتری بکەینەوە، بۆ ئەوەی ببینین کە جیهان تاڕاددەیەک بە سەربەخۆیی لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئابووری و سیاسیدا پێناسە دەکرێت. ئەوەندە نەبێ ئەو کەسانەی زیانمان پێ دەگەیەنن لەناو ببەین، دەبێت خواستی خۆمان بۆ پاراستنی سروشتی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتیی ئەم جیهانە لەبەرچاو بگرین بەپێی کلاین: ئێمە بە ئارەزووە ناکۆکەکان مەحکومین، کە ئەمە شتێکی باشە، تا ئەوکاتەی دەتوانین چاودێریی مەیلەکانی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی بیکەین بە توندوتیژی مەیلێکی تر، بۆ پاراستنی جیهانە ئاڵۆزە کۆمەڵایەتییەکەمان.
چۆن کارەکەی فرانتز فانۆن دەبینیت “نەفرەتی زەوی” و بیرۆکەی سەبارەت بە “پاساودانی توندوتیژی”؟
باتلەر: من هەمیشە فانۆن دەخوێنمەوە، وە بەردەوام لەگەڵ نووسینەکانی دەجەنگم. زۆر سەرنجڕاکێشە کە جیاوازی “پێستی ڕەش، ماسکی سپی” و “ئەشکەنجەی زەوی” ببینین. لە کتێبی یەکەمدا داوا دەکات کە ڕەشپێستەکە بە مرۆڤ هەژمار بکرێت، هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لە مرۆڤایەتییەکە کە بەپێی ڕەگەزەکەی جیاوازیی لەنێوان خەڵکدا نەکات یان دابەشی نەکات. لە کتێبی دووەمدا بە تایبەتی وتارەکەی “سەبارەت بە توندوتیژی” دیارە تەنیا لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەکرێت ڕەشپێستەکان دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بوون بە مرۆڤ. مرۆڤ دەتوانێت بپرسێت ئەگەر “پیاو” (وشەی پیاو لە ئینگلیزیدا تەحەمولی مرۆڤ و پیاوی پەیوەندیدار دەکات، من لە ڕستەی پێشوودا وا وەرمگێڕاوە وەک ئاماژەدان بە مرۆڤ) واتە مرۆڤ یان ئاماژە بە پێگەی ڕەگەزی پیاو دەکات و گرنگە لە جیاوازیی نێوان ئەو دووانە تێبگەین. جیاوازیی نێوان ئەو دووانە باس لە توندوتیژیی بۆ هێنانە خوارەوەی کۆلۆنیالیزم بۆ لەناوبردنی جیاوازیی نێوان داگیرکەر و داگیرکراو دەکات. تەنانەت لێرەش چاوەڕوانی یەکسانی هەیە، خواستێک بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیان لە دوای لێکهەڵوەشانەوەی دەسەڵاتی داگیرکاری. گرەوی ئەو ئەوەبوو کە توندوتیژی دەتوانێت وەک ئامرازێک یان هۆکارێک بمێنێتەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی. من چەند پرسیارێکم هەیە دەربارەی ئەوە. ڕەنگە ئێمە بمانەوێت توندوتیژی ببێتە ئامرازێک، نەک کۆتایی، بەڵام هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی جیهان توندتر دەکات توندوتیژی میکانیزمێکی هەیە، دووبارە بەرهەم دەهێنرێتەوە و دەبێتە شێوازێک بۆ ژیان. بۆیە هەرچەندە من لە ئارگیومێنتەکە تێدەگەم و هاوسۆزییەکی زۆرم هەیە بۆ ئامانجەکانی، بەڵام من قەناعەتم بەوە نییە کە توندوتیژی دواجار بتوانێت تەنیا وەک ئامرازێک بمێنێتەوە.
کافکا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەکرێت لە ڕێگەی کارە ئەدەبیەکانەوە پرسیاری فەلسەفی بکرێت
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کافکا، کە وەک مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەوروپا چەند وانەیەکت لەبارەی ئەوەوە هەبووە، ئایا ڕۆماننووسان وەک فەیلەسوفان بەتوانا دەزانن؟ یان دەبێت لە ڕووی فەلسەفییەوە لێکدانەوە و داڕشتنیان بۆ بکرێت؟
باتلەر: کافکا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەکرێت لە ڕێگەی کارە ئەدەبیەکانەوە پرسیاری فەلسەفی بکرێت، بەڵام ئەوەشمان نیشان دەدات کە هەندێک جار پرسیارەکانی یاسا دەکرێت باشترین ڕێبازی فەلسەفییان هەبێت لە ڕێگەی وێنەی ئەدەبی دەردەکەون. ئەگەر هەوڵ بدەین لە یاسا تێبگەین – چی یاسا دامەزرێنێت (شەرعییەتی لە کوێ وەردەگرێت)؟ یاسا چی دەوێت؟ ئێمە دەبینە قوتابی جێبەجێکاری یاسا، هەوڵ دەدەین لۆجیکی ناوەکی و واقیعی خۆی بپشکنین. بەڵام لە هەندێک شێوەدا یاسا تەواو ناگونجێت ئەو بە هێزێک کار دەکات کە هیچ پاساوێکی تەواوی نییە و بەم شێوەیە هەموو هەوڵەکانمان بۆ چوونە ناو یاسا نائومێدمان دەکات… بەڵام لێرەدا خاڵێکی گرنگی تر هەیە کە دەکرێت ئاماژەی پێ بکرێت. زۆرێک لە پەنابەران چاوەڕوانی ” یاسا” دەکەن – ئەوان لە کامپەکان بە نادیاری چاوەڕوان نین. ئەوان لە دونیایەکدا دەژین کە ڕێگەیان پێدەدرێت بجوڵێنن، جێگیر بن، کار بکەن، ببنە هاووڵاتی یان نا، هیچ گرەنتییەک نییە کە بتوانن بجوڵێنن دۆخی سەرسوڕهێنەری کامپەکانی پەنابەران لە لوبنان سەیر بکە، کە چەندین فەلەستینی بۆ نەوەیەک ژیاون دەست پێ دەکەن و کۆتاییی بە ژیانیان دەهێنن لە دەستبەسەرکردنێکی بێکۆتایی. کافکا یارمەتیمان دەدات لە ژیانێکی ئاوا و نادادپەروەری تێبگەین.
لە وتارەکەتدا ڕەخنە چییە، ئەوەی ڕەخنە دروست دەکات پێویستییە یان فەزیلەت؟
باتلەر: ئەمە لەوانەیە هەوڵی ئەوە بدات کە بۆچوونێک پێشکەش بکات کە بە شێوەیەکی ڕیشەیی ڕەتکراوەتەوە یان ناعەقڵانییە، یان مەترسی ئەوە دەکرێت کە وەک دڕندەیەک دەرکەوێت لە کاتێکی ئاوادا، ئێمە لە دەرەوەی سیستەمی چەمکەکان دەجەنگین. دواتر دەتوانین بێدەنگ بین یان قبوڵی ئەوە بکەین کە کێشەی دەروونیمان هەیە. ئەگەر پێمان وایە بۆچوونەکانمان دادپەروەرانەیە، دەبێت بەردەوام بین لە قسەکردن و نواندن. باشتر وایە ئەو کارە لەگەڵ ئەوانی تر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین هەست بەوە بکەین کە حەقیقەتی سیاسی چییە و لەبەر ئەوەی پێویستە ئێمە برایانە بین بۆ ئەوەی بەردەوام بین، کەواتە بەڵێ ڕەخنە پێویستی بە بوێری و هاوەڵی هەیە.
بۆچوونەکانی فۆکۆ سەبارەت بە “شێوازی ئەخلاق”ی هونەری بوون، چۆن ئەگەرەکانی ڕزگاریی نوێمان پێ دەبەخشێت؟
باتلەر: دڵنیا نیم، من تەنها دەزانم کە زۆربەی کات ئەو بۆچوونانە تاکگەرایین، پێشم وایە ئەوە کێشەیە بپرسین ئازادی مانای چییە؟ ئایا دەبێت ئازادی لە هەموو بەربەستەکان پێناسە بکرێت؟ ئەوەی من نیگەران دەکات ئەوەیە کە ئێمە چۆن کار دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی ئەگەرە نوێکان. لە کۆتاییدا ئەو مێژووە بۆ جیهان دەردەکەوێت، وەک بەشێک لە کوولتور و پەیوەندییەکانی ئەوەی کە گوزارشت لە ڕەهەندێکی گرنگ دەکات، کە ئێمە کێین. ئێمە ئەم جیهانانە دووبارە بەرهەم دێنین لە هەمان کاتدا ڕێگا و ئەگەری نوێ دەدۆزینەوە. ئێمە دەتوانین ئەم ڕاهێنانە بە “شیکاری” ناو بێنین.
چۆمسکی، زایۆنیزم وەک قۆناغێکی خێرخوازی (بێزیان) دابەش دەکات کە خۆی وەکوو زایۆنیزمی مۆدێرن دەبینێت، کە ڕەتی دەکاتەوە، تا چەند لەگەڵ سەندیکاکەیدا هاوڕایت؟ ئەوە چییە کە ڕەخنەگرتن لە زایۆنیزم بابەتێکی وەها قورسە بۆ باسکردن؟
باتلەر: چۆمسکی جیاوازی دەکات لەنێوان ئەو زایۆنیزمە کولتوورییەی کە پێش شەڕی ١٩٦٧ هەبوو و زایۆنیزمی سیاسی . زایۆنیستی کولتووری لە ئەوروپا نەیدەویست دەست بەسەر خاکدا بگرێت یان دەوڵەت دروست بکات، بەڵکوو تەنها دەیویست کۆمەڵگایەکی ڕۆحی نوێ بکاتەوە، زایۆنیزمی سیاسی دەیویست خاک بگرێت و دەوڵەت دروست بکات. لە ساڵی ١٩٤٨دا، بە دڵنیاییەوە زایۆنیزمی سیاسی سەرکەوت، بەرخۆدانی بەردەوام هەیە لە پرۆژەی دەوڵەتی ئیسرائیل لەلایەن زایۆنیزمی کولتوورییەوە، هەرچەندە ئەوان بە ڕوونی سوودیان لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل وەرگرتووە و لە نووسینەکانی رۆشنبیرە زایۆنیستەکاندا توانییان هەوڵێکی تایبەتی جوو ببینین بۆ وێناکردنی دەوڵەتی دوو نەتەوە تەنیا کەمینەیەکی بچووکی چەپی ئیسرائیلی لەو ڕوانگەیەوە دەربازبوون، کێشەکە ئەوەیە کە هەرچەندە زایۆنیستەکان جوو بوون کە وێنای دەوڵەتی دوو نەتەوەیان دەکرد، بەڵام لەگەڵ فەلەستینیەکان ڕازی نەبوون بۆیە من لە زایۆنیزمی ڕۆشنبیری و سیاسی نیم، چونکە پشتگیریی دەوڵەتێکی دوو نەتەوەیی دەکەم، یان دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ، لە هەموو ئەوانەی لەسەر ئەو خاکە دروست بوون، ڕێز لە مافی گەڕانەوە بۆ فەلەستینیەکان بگیرێت.
چۆن دەتوانین باشتر لە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل تێبگەین لە ڕێگەی چەمکی شۆکبوون؟
باتلەر: من دڵنیا نیم بەڵام ئەگەر بیر لە دابەشکردنی کارەبا و ئاو بکەیتەوە لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، دەتوانیت بزانیت چەمکی شۆکبوون و شڵەژان چۆن کار دەکات. یان ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە کە چۆن گەنجانی فەلەستینی دەگیرێن، بریندار دەکرێن یان دەکوژرێن، ئەوە دەبینیت کە چۆن کۆمەڵێک خەڵک وەک پێویست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بە ڕوونی لە بەردەم هەلومەرجی شۆکدان و ناچارن لە شۆکدا بژین
لە کتێبەکەتدا، “ڕێگا جیاکراوەکان: جوو و ڕەخنەی زایۆنیزم”، ئەم دووانە جیا دەکەیتەوە. پێتوایە عەرەب تاچەند ئەم جیاوازییە دروست دەکات؟ چۆن دەکرێت ئەمانە باشتر نزیک بکرێتەوە؟
باتلەر: تۆ نازانیت کە باسی کامە “دوو” دەکەیت؟ بەڵام ئەگەر لەنێوان زایۆنیزمی کولتووری و زایۆنیزمی سیاسیدا بوایە، ئەوا ڕەنگە باشتر بوایە کە زایۆنیزم بە تێپەڕبوونی کات، خۆی هاوتای دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیل بکردایە. بەڵام لە پرەنسیپدا زۆر لە زایۆنیستەکان دژی دەوڵەتێک بوون بۆ جوو.
ئایا نووسین لەسەر ئەم دوو بابەتە (سیاسەت و دەروونناسی) بە شێوەیەکی تێکەڵاو هەوڵێکە بۆ “بوژاندنەوەی قوتابخانەی فرانکفۆرت”؟
باتلەر: دەبینم قوتابخانەی فرانکفۆرت هەوڵی دا بە گەڕانەوە بۆ خوێندنی زانکۆیی بۆ پسپۆرییە جیاجیاکان، تا لە داخوازییە مێژووییەکانی سەردەمی خۆی تێبگات. ئێمە ئێستا لە دۆخێکی مێژوویی جیاوازداین و ڕووبەڕووی داواکارییەکی بەرفراوان دەبینەوە. کەواتە ئێمە پێویستمان بە پرسیارێکە سەبارەت بە جیاوازیی توند لەنێوان دیسپلینەکان یان سەبارەت بەوەی چۆن باشترین ڕێگا فێر دەبین بۆ قسەکردن، تێپەڕاندنی ئەم جیاکارییەی نێوانیان، بۆ ئەوەی لەگەڵ جیهانی مێژوویی خۆماندا تێکەڵ بین. قوتابخانەی فرانکفۆرت ئاماژەی بەوە کرد کە زۆرێک لە پرۆژە مەعریفییەکان بەسادەیی وێنەیەکی پێش ئێستا لە دەسەڵات لە کۆمەڵگا دروست دەکەنەوە ئەگەر ئێمە کۆمەڵگاکانمان بەرەو دادپەروەری بگۆڕین، دەبێت شێوازی جیهانی تیۆری ڕەخنەیی خۆمان بدۆزینەوە.
ئێوە لە جیهانی عەرەبیدا زۆر خۆشەویستن نەک هەر لە لایەن فێمینیستەکانەوە، بەڵکوو بە هەمان شێوە بە هۆی پێگەی ئێوە لە ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل و هەروەها پەیوەندییەکانت لەگەڵ بیرمەندانی عەرەب یان موسڵمانی وەک ئێدوارد سەعید و تەڵال ئەسەد و ئەوانی تر…. ئایا ئێوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاودێری فێمینیزمی عەرەبی – ئیسلامی دەکەن؟ بە دیاریکراوی بزووتنەوەی فێمینیستی سعودی کە ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوامە؟
باتلەر: بەڵێ من لە هەوڵی ئەوەدام کە لە جیهانی عەرەبیدا شوێن فێمینیزم بکەوم و پشت بە زۆرێک لە هاوڕێکان دەبەستم کە بە عەرەبی قسە دەکەن بۆ ئەوەی تێبگەین چی ڕوودەدات. هەروەها ماوەیەکم لە بەرنامەی خوێندنی ژنان لە بیرزێیت بەسەر برد و زۆر فێر بووم دەربارەی ئەوەی خوێندکاران دەیانویست بخوێنن، هەروەها دەربارەی پرسیارەکانیان دەربارەی فێمینیزم. هەروەها پەیوەندیم بە شانۆی ئازادی لە کامپی جینین هەبوو، لەوێ بوو لە کۆمەڵگای جنین تێکۆشانی فیمینیستیانە فێربووم. من زۆر حەزم بە بزووتنەوە فێمێنیستییە ئیسلامییەکانە، کە چۆن ئەم بزووتنەوانە ئامانج و بنەما هاوبەشەکانیان دەزانن.
زۆربەی فەیلەسوفە هاوچەرخەکان ئاشنای مێژوو و میتۆلۆژیای مەسیحی – جوون و کارەکانیشیان بە باشی دەربڕیوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئایینەکانی تر لەوانە ئایینێکی تری ئیبراهیمی وەک ئیسلام بێسەروشوێنن تاچەند کاریگەریی لەسەر خوێنەری ئایینەکانی تر دەبینی؟ بەتایبەتی کاتێک فەیلەسوفەکان باس لە گشتگیری ڕۆشنبیری دەکەن؟
باتلەر: ئەم پرسیارە زۆر گرنگە و من ناتوانم لێرەدا بەتەواوی مافی خۆی پێ بدەم. بەڵام بەڵێ، ئێمە هەمیشە بەپێی سەرچاوە فەلسەفییەکان، ئاماژە بۆ بەهاکانی جودیۆ- مەسیحی، دەدەین. کە وابڕیارە پێناسەی عەقڵانییەتی ئەوروپی بکەن و سنوور بۆ بیرۆکەکان سەبارەت بە جیهانگیری دابنێین. ئیسلام بە شێوەیەکی ئاسایی غیابە، هەروەها چەندین ئایینی دیکەش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا. زۆرێک لە فەیلەسوفان لە ئێستادا ڕەخنە لەو گریمانانەیە دەگرن. لێرەدا دوو ناکۆکیی گرنگ و سەرنجڕاکێش هەیە. یەکەم: سەرەتا زۆرێک لە کلاسیکیە یۆنانییەکان پشتیان بە توێژەران و دامەزراوە ئیسلامییەکان بەستبوو، تەنیا بەشێکی بچووکی ئەرستۆمان هەبوو کە ئیسلام نەبێت. دووەم، بۆ ئەوانەی بەرگریی لە بیرۆکەی جیهانگیری دەکەن وهاوکات ئیسلام لەو بیرکردنەوەدا دەپچڕێنن، ئەوا دەریدەخەن کە کۆپی جیهانبینییەکەیان ناکۆک و ناتەواوە بە هەلومەرجەکانی. ئەوە بیرۆکەیەکی تەسک یان ناوچەیی جیهانە، ئێمە هێشتا چاوەڕێی جیهانگیرییەکی ڕاستەقینەین.
من پێشتر لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ نووسیومە و ئەمە وەرگێڕدراوە لە (حکمە)دا، زیاتر لە ٩ مانگ تێپەڕیوە کە دەستبەکار بووە لە کارەکەیدا، دەتەوێت چی زیاد بکەیت؟
باتلەر: ڕەنگە بیر لە جیاوازییەکانی نێوان وێنە نوێیەکانی فاشیزم و دەسەڵاتخوازی و سەدەی بیستەم بکەینەوە. ناتوانین ساتەوەختێکی مێژوویی کۆن وەربگرین و بیکەین بە بنەمای تێگەیشتن و پێناسەکردنی قۆناغی هاوچەرخ. ململانێی دژی ترامپ تێکۆشانێکی نەتەوەییە، وە هەروەها جیهانیشە، چونکە تەکتیکەکانی لە لایەن چەندین ڕژێمەوە لە سەرتاسەری جیهاندا هاوبەشن. ئێمە بینیمان کە چۆن خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکان لە میسر و تورکیا و فەلەستین و ڤەنزوێلا بە ” ئاژاوە” ناو دەبرێن و چۆن وێنەکانی دەسەڵاتی دژە دەستووری دیموکراسی دەردەکەون، پڕە لە نیشتمانپەروەری و ڕەگەزپەرستی، کە لە ڕێگەیەوە خزمەت بە هێزی نوخبەی ئابووری دەکات، بەڵام دەبێت لە ئاستی جیهانیشدا کار بکەین و ئێمە دەبێت نەتەوەکانمان بگەڕێینەوە، بەڵام دەبێت لە ئاستی جیهانیشدا کار بکەین و بیر بکەینەوە ترامپ پێویستە ببێتە کەسایەتییەکی کەمتر لە ڕژێمی ترامپ وەک سیستەمێک، کە ئەمە دیاردەیەکی جیهانییە و پێویستمان بە بزووتنەوەیەکی جیهانی هەیە لە سەردەمی خۆماندا کە سیاسەتی دیموکراسیانەی ڕادیکاڵ نوێ بکاتەوە.
سەرچاوە
The post دیالۆگێکی بەرفراوان لەگەڵ فەیلەسوفی ئەمریکایی “جودیت باتلەر”دا appeared first on ژنەفتن.
فێمینیزم یەکسان نییە بە فێمینیزم
ئەم وتارەی دەیخوێننەوە، وەڵامی (هێرۆ خوسرەوی)یە بۆ تەوەری (فێمینیزم وەک کۆنسێپت و بزووتنەوە و، فێمینیستی کورد) لە ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی (ڕۆزا شێخانی).
لەم بەستەرەدا پرسیار و تێبینییەکانی تەوەرەکە بخوێنەرەوە
فێمینیزم:
لە سەرەتادا پێم باشە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە (چەندین جاری دیکەش بە وتاری جیا جیا ئاماژەم بەم خاڵە کردووە) کە فێمینیزم یەکسان نییە بە فێمینیزم. چەمکی فێمینیزم وەک هەر ڕێبازێکی تیۆری دیکە بە چەندین ئاراستەی فیکرییدا گەشەی کردووە و لەو ڕێگەیەشەوە ئایدیا و تیۆرە فێمینیستییەکان پرسەکانی هێز، دەسەڵات، ژێردەستەیی، چەوساندنەوە و نایەکسانییەکان شیکار دەکرێن. بۆیە چەمکی فێمینیزم دەکرێت وەک چەمکی سەرەکی دەرک بکرێت و دواتر ئاماژە بەوە بکرێت کام فێمینیزم، چونکە بۆ خوێندنەوەی هەر بابەتێک لە ڕوانگەیەکی فێمینیستییەوە دەکرێت تێبگەین، کە ئەو فێمینیزمە بەرگری لە کام ئاراستەی فیکری دەکات و بە چ چاویلکەیەکەوە شەرحی بابەتەکە دەکات. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە تەنیا تێگەیشتن لە فێمینیزم و ئەوەی فێمینیست بوون چییە بەس نییە، بەڵکو پێویستە لەگەڵیشیدا لە کۆنتێکستە مێژووییەکان تێبگەین، کە بۆچی هەل و مەرج و پێشزەمینەی بۆ هەندێک گۆڕانکاری ڕەخساندووە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ڕزگاریی ژنان بە چەند قۆناغێکی جیاواز ئاشنا دەبین، کە هەر یەکێکییان بەپێی ئەو بارودۆخە سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەی تێیدا سەریان هەڵداوە لێکدانەوە و دەرککردنێکی دیکەیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی پێش و پاش خۆیدا. بۆیە چەمکی فێمینیزم وەکئەوەی لە پرسیارەکەدا هاتووە، نەشێوێنراوە، بەڵکو لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا بەرگی دیکەی بە بەردا کراوە. ئەمەش دیاردەیەکی تایبەت نییە بە کوردستان و ڕەنگە چەمکەکەش بۆ کوردستان هێشتا نوێ بێت، مەبەستم لە نوێبوونیش جێگرتنی چەمکی فێمینیزم وەک ئایدیا و تیۆرییەک، کە کۆمەڵە کەسانێک بناغە و بنەمایەک بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی پێ بونیادبنێن، چونکە تاکو ئێستا سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی چالاکمان نەبووە لە مێژووی کوردیدا، کە بۆ پرسی ژن چڕ بووبێتەوە، ئەوەی هەبووە خەباتێکی تا ئەندازەیەک لەلایەن پیاوانەوە بووە بۆ بەگژداچوونەوەی سیستەمە داگیرکارەکان و کێشە سیاسییەکانی دیکە.
چەمکی فێمینیزم یاخود هەموو چەمک و تیۆرییە سیاسییەکانی دیکە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پاشگری (یزم) وەردەگرن، کە وەک ڕێبازێک و تیۆرییەکی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەڵام زاراوەی فێمینیزم (Feminismus) بۆ یەکەمجار لەلایەن ژنێکی فەڕەنسییەوە کە مامۆستای مافی ژنانە لە ساڵی ١٨٨٠ بە کار دەهێنرێت و ئەڵبەتە لە لایەن ئیوبێرتین ئەوکلێرت (HubertineAuclert    ١٨٤٨-١٩١٤) کە دواتر لەساڵانی ١٨٨١ تا ١٨٩١ لە ڕۆژنامەی(La  Citoyenne) ئەم چەمکە وەک ئایدیایەکی سیاسیی دژی ماسکولینیتی (Maskulinismus) [نێرایەتیی] ناو دەبات[1]. «خەباتی ژنان » و«فێمینیزم» لە ڕاستیدا یەک ئامانجی سەرەکییان هەیە، ئەویش ڕەخساندنی هەلومەرج و مافی سەرەکیی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، لە دەوڵەت و حوکمڕانیدا، لە کۆمەڵگا و کولتووردا و هەروەها لە سنووری تایبەتیشدا. بە شێوەیەک کە ماف و ئازادیی و بەشداریی ژنان لە هەموو کایەکاندا بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەر، دابەش بکرێت. خەباتی ژنان وەک هەر بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی دیکە دەکرێت وەک پێکەوە کارکردن و مامەڵەکردنێکی کۆمەڵایەتی بناسێنرێت، کە دەیەوێت بەو ئاراستەیەدا بڕوات بەشداریی لە گەشەی کۆمەڵگادا بکات. بە تایبەتیش خەباتی ژنان هەوڵدەدات کۆتایی بە پەیوەندییە ڕەگەزییەکان (جێندەرییەکان)، نادادپەروەریی و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان بهێنێت. ئەگەرچی لە زۆرینەی کات لە کاتی پێناسەکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ژنانەوە چەمکی فێمینیزم بە کار دەهێنرێت، بەڵام فێمینیزم هێشتا واتایەکی زیاتری هەیە. فێمینیزم وەک هەریەکێک لە تیۆریی و چەمکەکانی دیکەی وەک لیبڕالیزم، کۆنزێرڤاتیزم، مارکسیزم ….هتد ئاماژە بە ڕێباز و تیۆرییەکی سیاسی دەکات، کە چەقی تیۆرییەکە چەند لایەنێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا بەرجەستە ناکات، بەڵکو دەڕوانێتە تەواوی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگا.
ڕۆزا لوکسمبورگ(١٨٧١-١٩١٩) لە کۆنگرەی نێوەدەڵەتی سۆسیالیستی لە شتۆتگارت ١٩٠٧
بۆچی فێمینیزم؟
بزووتنەوە سەرەتاییەکانی ڕزگاریی ژنان وەک لە مێژوودا نووسراوەتەوە، بزووتنەوەی ژنانی بۆرژوازی بووە، چونکە داواکارییەکانیان لەو ئیمتیازانەدا کۆببوویەوە کە پیاوانی چینی بۆرژوازی توانا و مافی بەدەستهێنانیان هەبوو، بەڵام ژنانی بۆرژوازی ڕێگرییان لێ دەکرا، ئەمەش لەبەر ئەو نۆڕم و بەها و داوکارییە پیاوسالارییانەی لە کۆمەڵگاکاندا هەبوون. داواکاریی مافی هەڵبژاردن، مافی خوێندن و مافی بەشداری لە سەروەت و سامان و میرات سەرەکیترین داواکارییەکانی ئەو بزووتنەوانە بوون. ڤیرجینا وۆلف کە بەبێ سڵەمینەوە نازناوی فێمینیست هەڵدەگرێت و هەوڵ بۆ مافی هەڵبژاردن دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، کە چەوساندنەوەی ژنان لە پێکهاتەی دابەشکردنی کار و هەلومەرجی نایەکسان بۆ گەیشتن بە پارە و خوێندن دایە. گۆڕینی ئەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانە ئامانجی سەرەکیی ئەو بزووتنەوانە بووە، کە ژنانیش بتوانن وەک بکەرێک بەشێک بن لە پڕۆسە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکاندا. وەکچۆن وۆڵف لە تێکستی “سەما بۆ خاوەندارێتی”دا بە ڕوونی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە و دەڵێت: «ئێمە پێویستیمان بە کۆمەڵگایەکی سەرمایەدار نییە، کۆمەڵگایەکی دیکەمان دەوێت، کە تێیدا ژنان بەر لە هەر شتێک زمانی خۆیان، میتۆدەکانی خۆیان، پەروەردە و فێربوونی خۆیان بدۆزنەوە. ئەمەش پەیوەست نییە بە یەکسانکردنەوەوە (یەکسانکردنی ژن بە پیاو)، چونکە پیاوێتی هیچ پێوەرێکی ئەرێنی نییە، بەڵکو پیاوێتی هەڵگری سەرمایەداری، جەنگ و خۆپەرستییە. ڕزگاری ژنان شتێکی دیکەیە، ئەڵتەرناتیڤێکی زیندووە و لێدەگەڕێت هەمووان تێیدا بگەشێنەوە»[2]. سەرەڕای گرنگیی ڕۆڵی بزووتنەوەی ژنانی بۆرژوازی وەک سەرەتایەکی دیار لە ناوهێنان و باسکردنی مافەکانی ژناندا، هێشتا ناتوانێت بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەموو ژنان بدوێت، داواکارییەکان و تێگەیشتنیان لە دۆخی ژن تەنیا لەنێو چینی بۆرژوازییدا دەمێنێتەوە، هەر لەبەر ئەمەش بزووتنەوەی ژنانی بۆرژوازی دەکەوێتە بەر ڕەخنەی ژنانی سۆسیالیستی وەک ڕۆزا لوکسمبورگ، کە بزووتنەوەکە وەک کۆمیدیایەکی سادە وەسف دەکات، چونکە ئەو ژنانە کارکردێکی ئابووریی سەربەخۆیی خۆیان لە کۆمەڵگادا ناوێت و ناتوانن لەدەرەوەی داهاتی پیاوەکانیانەوە وێنای مافی سیاسیی خۆیان بکەن، ژنانی بۆرژوازی نایانەوێت خۆیان بێبەری بکەن لە بەرهەمەکانی چینایەتیی و چەساندەوە، بۆیە مافی سیاسی دەبێت ئەوکاتە داوا بکرێت و ئەو کەسە دەبێت داوای بکات، کە خۆی تاکێکی چالاکی نێو کۆمەڵگا بێت[3]، چونکە لوکسمبورگ سەرکەوتنی مافی هەڵبژاردنی ژنان لەگەڵ خەباتی چینایەتیدا وەک خەباتێکی بەیەکەوە گرێدراو دەبینێت. بە هەمان شێوەش کلارا تسەتکین وەک سۆسیالیستێک و فێمینیستێک، کە باوەڕی تەواوی بە ڕزگاریی ژنان بە گشتی هەیە، ئەم بزووتنەوە بۆرژوازییە لە بزووتنەوەیەکی ژنان بۆ گرووپ و نوخبە و ئیلیتێک دەگۆڕێت بۆ بزووتنەوەیەکی ژنانی پرۆلیتاری ئەنتەرناسیۆنال، کە نە سنوور، نە نەتەوە و نە هیچ بەربەستێکی دیکە بناسێت و خەباتێکی یونیڤێرسال بێت. لوکسمبورگ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دۆخی ژنان و ستەمکردن لە ژنان بە شێوەیەکی گشتی دەردەبڕێت:
«شوێنی کارکردن لەسەر داهاتوو پێویستی بە دەستی زۆر و هەناسەی قوڵ هەیە. دنیای پڕ لە گلەیی و گازەندەکانی ژنان چاوەڕێی ڕزگاری دەکات. لێرە ژنە جوتیارێک بە دەست سەختی و قورسایی ژیان دەناڵێنێت و خەریکە گیان لە دەست دەدات. لەوێ لە ئەڵمانیا-ئەفریقا ژنانی هێرێرۆ لە بیابانە پەتییەکاندا ئێسکەکانیان دەسوێتەوە و بەهۆی سەربازە ئەڵمانییەکانەوە مەرگێکی تۆقێنەر بە برسێتی و تینوێتی ئەزموون دەکەن. لە هەر لایەکی ئۆقیانوسەکانەوە لە بەرزارییەکانی پوتومایۆ هاوار و قیژەی ژنانی ئیندیانی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەرمایەدارە نێونەتەوەییەکان. ژنانی پرۆلیتاری، هەژارترینی هەژاران، بێمافترینی بێمافەکان، پەلە بکەن بۆ خەباتی ڕزگاریی ڕەگەزی ژن و ڕەگەزی مرۆڤ لە دەستی دەسەڵاتی سەرمایەی زەبەلاح»[4]. لەم نووسینەیدا ڕۆزا لوکسمبورگ ئەوەمان بە ڕوونی پیشان دەدات، کە خەباتی ژنان دەبێت خەباتێک بێت دژی چینایەتی، کۆڵۆنیالیزم و سەرمایەداری، ئینجا دەکرێت سەبارەت بە ڕزگارییەکی واقیعی ژنان قسە بکردێت. ئەم شێوە لە خەباتی ژنانە بە ئاشکرا دەبێت مەترسییەک بۆ سیستەمە چەوسێنرەوەکان (هەم سەرمایەداری و هەم پیاوسالاری) چونکە بە میکانیزمێک کار دەکات کە جیاکاریی و نایەکسانییەکان نەک لە سنوورێکی دیاریکراودا، بەڵکو بە شێوەیەکی فراوان و جیهانی کەم بکاتەوە، بەو واتایەی کاتێک لە دژی چەوساندنەوەی ژنان لە ئەوروپادا دەوەستێتەوە، بە هەمان شێوەش دژی چەوساندنەوەی ژنانی وڵاتانی کۆلۆنیکراویش دەوەستێتەوە. کەواتە بۆ ئەوەی بەر بەو مەترسییە بگرتڕێت دەبینین دوو قۆناغی جیاواز بۆ هێرشکردنە سەر ژنانی ئازادیخوازی سۆسیالیستی لە مێژوودا بەدی دەکرێت، ئەویش لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوە پرۆلیتارییەکاندا، جوڵانەوەیەک و ئاراستەیەکی دیکەی سیاسی دروست دەبێت، کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دژایەتیکردنی داواکارییەکانی ژنانی پرۆلیتار (کە داوای کاری یەکسان و مافی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئابووریی یەکسانیان دەکرد) و هەوڵ دەدات لەو ڕێگەیەوە وا نیشان بدات کە هەبوونی مافی ژنان لێسەندنەوەی مافەکانی پیاوانە، بەو واتایەی لێسەندنەوەی دەسەڵات لە پیاوانەوە بۆ ژنان. بەم هۆکارەش کۆمەڵێک پارتی سیاسیی و جوڵانەوەی کۆنزێرڤاتیڤ دەست دەکەنەوە بە زەقکردنەوەی ڕۆڵی ژنان و ژنانەبوونیان لە کۆمەڵگادا، لە ڕێگەی دروشم و پڕوپاگەندەی سیاسییەوە، بەوەی کە جێگەی ژنان لە ماڵەوە و خزمەتکردنە و پیاوان شوێنیان لە سیاسەتدایە. هەر ئەمەش زەمینەسازی زیاتر دەکات بۆ هاتنە دەسەڵاتی فاشیزم و پارتە کۆنەخواز و ڕاسیستەکانی وەک نازیزم لە ئەڵمانیا و فاشیزم لە ئیتاڵیا. دووەمین قۆناغ لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم و کەوتنی فاشیزمەوە دەست پێ دەکات، چونکە لەو کاتەدا یەکێتیی سۆڤێت وەک بەرەیەکی دژی ناسیۆنال-فاشیزم لە بەرامبەر بەرەی ئیمپریالیستیی ئەمریکادا دەوەستێتەوە. لە ئەنجامی کێشمەکێشمی نێوان ئەمریکا و سۆڤێتدا و دواتر ڕووخانی بلۆکی سۆڤێت، سیاسەتی لیبڕاڵەکان لە ئەوروپادا گەشە دەکات، بەمەش لەنێو پرسی ژنانیشدا ئەم سیاسەتە ڕەنگ دەداتەوە، بەوەی کە بەرەیەکی دژایەتیکردنی ژنانی سۆسیالیست دروست دەبێت، بە ڕابەرایەتی کردنی ئالیس شڤارتسە (کە لە ئێستادا یەکێکە لە ڕابەرانی ژنانی فێمینیست لەناو پارتە ڕاستڕەو و نیۆنازییەکاندا)، کە دژی هەر پرەنسیپێک دەوەستێتەوە ژنانی وەک کلارا تسەتکین، لوویس میشێل، ڕۆزا لوکسمبورگ، …هتد خەباتییان بۆ کردووە، بەمەش دووبارە خەباتی ژنان و فێمینیزم پێناسەیەکی دیکە وەردەگرێتەوە و بەپێی تیۆرییە (نیو)لیبڕاڵییەکان پرسی ژن دەخوێندرێتەوە. ئەم دوو قۆناغە (کە ئێستا خۆمان لەنێو قۆناغی دووەمدا دەبینینەوە) گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ تێگەیشتن لە پرسی ژن و سەرهەڵدانی بەرە جیاوازەکان لەنێو خودی تیۆرە فێمینیستەکاندا.
هیرۆ خوسرەوی نووسەر و وەرگێر
ئاراستە و ڕوانگەکانی فێمینیزم:
فێمینیزم وەک ڕێبازێکی سیاسی، خاوەنی چەندین تیۆری و ئاراستەی فیکریی جیاوازە، بەڵام من لێرەدا دەمەوێت ناوی چەند ئاراستەیەک بهێنم و شێوازی هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ دۆخی ژن دیاری بکەم. بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامدا بتوانین پرسی ژن بە شێوەیەکی گشتگیر و چەوساندنەوەی ژن لە چەندین لایەنی جیاوازەوە دەرک بکەین. بەپێی نەریتی فێمینیزمی فێمینۆلۆژیست، کە لەلایەن سیمۆن دو بۆڤوارەوە دامەزراوە، بوونی ژن پەیوەستە بە ژنانەییکردنی ژن لە بەرامبەر پیاودا. پیاو هەموو سیفەتێکی چالاکبوون و بەهێزبوونی دەخرێتە پاڵ و ژن لە ڕێگەی باڵادەستیی پیاوێتییەوە لە کۆمەڵگادا بەهۆی جەستەیەوە دەکرێت بە ئۆبیێکتێک (بە بابەتێک). لێرەدا کێشە و نایەکسانییەکان لە پەیوەندیی سوبیێکت و ئۆبیێکتدا (بکەر و بابەت) دەخوێندرێتەوە، کە پیاو وەک سوبیێکتێک لە کۆمەڵگادا ئاماژەی پێ دەکرێت و ژنان وەک ئۆبیێکتێک و وەک ئەوی دیکە. ئەمەش بەرەو دەرئەنجامی باڵادەستی، ژێردەستەیی و چەوساندنەوە لەنێوان ڕەگەزەکان (جێندەرەکان)دا دەڕوات. بۆڤوار لە کتێبی «ڕەگەزی دووەم»دا بە چڕی باس لەو ڕۆڵە جێندەرییانە دەکات کە چۆن جەستەی ژن لە ڕێگەی چاودێریی کۆمەڵایەتییەوە ئستیغلال دەکرێت. بوڤوار لە ڕوانگەی ئەزموونەکانی خۆی وەک ژنێک کە دەیەوێت لەو دۆخی بە ئۆبیێکتبوونە بڕواتە دەرەوە، شەرحی دۆخی ژن و ستەمکردن لە ژن لە ڕووی سوبیێکت و ئۆبیێکتەوە دەخوێنێتەوە. بەپێی بۆڤوار ئەم بە ئۆبیێکتبوونەش بووەتە ئامرازێک بۆ زەوتکردنی ئازادی ژن و نەبوونی بڕیاردانی ژن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆڤوار پێی وایە کە ژنان تا ئەندازەیەک ڕۆڵیان لەم بە ئۆبیێکتبوونەدا هەیە، کە ببنە ئەوی دیکە، بەوەی هەوڵنادەن دژی ئەو بوونە بووەستنەوە کە خراوەتە پاڵییان، لە هەمان کاتیشدا ژنان ناچار دەکرێن ئەو دۆخی ئەوی دیکەبوونە قبوڵ بکەن، هەر ئەمەش دەبێتە هۆکاری دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و ستەمکردن و چەوسانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ژن لەنێو ئەم ئۆبیێکتبوونەدا بەپێی شیکارییە نوێیەکانی تیۆرییەکانی ئیمپاوەرمێنت (بەهێزبوون) دوو شێوە بوون بەخۆیەوە دەبینێت، یەکەمیان ژنان هەوڵدەدەن لەو دۆخی بە ئۆبیێکتبوونە بچنە دەرەوە و ببنە سوبیێکتی سەربەخۆ، دووەمیشییان زۆرتر بەرگریکارانی فێمینیستی لیبڕال جەخت دەکەنە سەر قبوڵکردنی ئەو ئۆبیێکتبوونە و لە خوددا هەڵگرتنی ئەو ئۆبیێکتبوونە وەک ئامرازێک بۆ بەگژداچوونەوەی نایەکسانییە جێندەرییەکان لە کۆمەڵگا پیاوسالارییەکان، کە تێیدا پیاو هەموو شتێکە و ژن تەنیا ئەوی دیکەیە. بۆیە زۆر کات لە هەندێک لە مشتومڕە فێمینیستییەکاندا ئاماژە بەوە دەکرێت، کە ژنان بەوەی کە گرنگی بە جەستە، لەش و لار و جوانیی خۆیان دەدەن، ئەکتێکی فێمینیستییە و بەوە ژن هێز و توانای تایبەتی خۆی لە بەرامبەر پیاواندا نیشان دەدات و ئەمەش دەکرێت ڕێگەیەکی ڕزگاریی ژن بێت. بە پێچەوانەوە نەریتی فێمینیزمی لیبڕاڵ هێز وەک سەرچاوەیەکی کۆمەڵایەتیی ئەرێنی دەبینێت، کە لە واقیعییەتدا بە یەکسانی دابەش نەکراوە، کە ژنانیش بە هەمان شێوەی پیاوان هێز و دەسەڵات بەدەست بهێنن. بەو واتایەی ئەگەر ژنانیش بتوانن پلە و پێگەیەکیان بۆ چەساندنەوەی ئەوی دیکە پێبدرێت، ئەوا یەکسانیی جێندەری بەدیدێت.
لە لایەکی دیکەشەوە بەپێی فێمینیزمی ڕادیکاڵ جیاوازییە جێندەرییەکان بەرهەمی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانن، کە هێز و دەسەڵاتێکی دوالیزمی لەسەر بنەمای «باڵادەستیی و ژێردەستەیی» (Dominanz und Subordination) بونیاد دەنێت، بوونی ئەم دوالیزمە وای کردووە پیاوان ڕۆڵی باڵادەست و ژنانیش ژێردەست بگێڕن. ئەم فێمینیزمە زیاتر پشت دەبەستێت بە دیالێکتیکی ئاغا و کۆیلە، کە شولامیت فایەرستۆن بەرگریکاری سەرسەختی ئەم چەشنە فێمینیزمە بووە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکاندا. فایەرستۆن پەیوەندیییە جێندەرییەکان وەک پەیوەندییەکی دیالێکتیکی دەبینێت. لەمەشەوە ئاشنا دەبین بە شێوازێکی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر بە چەوساندنەوە و باڵادەستیی پیاو بەسەر ژندا. هۆکاری سەرەکی ئەم باڵادەستییەش دەگەڕێتەوە بۆ بنەمایەکی ئابووریی، بەهۆی خاوەندارێتیی تایبەت و سەرمایەوە پەیوەندیی و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان ئەم دیالێکتیکە بەدیدێت، کە تیۆرییە مارکسیستییەکان بە ڕوونی ئەم پڕۆسەیە شیکار دەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرێک پێیانوایە شیکاریی سەرمایەداریی مارکسیستی زیاتر دەچێتە میانەی دژیەکییەکانی کار و سەرمایەوە، کار لەسەر ئەو کاتێگۆرییانە دەکات کە بەزەقیی وەک کاتێگۆری جێندەریی نەناسێنراون، بۆیە فێمینیستی مارکسیستی یاخود سۆسیالیستی هەوڵ دەدات زیاتر ئەو کاتێگۆرییانە لە ڕوانگەیەکی جێندەرییەوە لە پەیوەندیدا بە مەسەلەکانی چینایەتییەوە بخوێنێتەوە.
بێجگە لەمەش فێمینیستانێکی دیکە زەروورییەتی ئاراستەیەکی دیکەی فێمینیستی بەدەردەخەن، بۆ ناساندنی فۆڕمەکانی دیکەی ستەم و چەساندنەوە، بەدیاریکراویش ئەو چەوساندنەوانەی کە ژنانی سپیپێست ئەزموونی ناکەن و لەتێڕوانینەکانیان بۆ فێمینیزم ڕەنگ ناداتەوە، ئەم فێمینیستەش فێمینیستی ئینتەرسێکشنالیتیی و فێمینیستی ڕەشپێستە. ئامانجی ئەم فێمینیزمە زۆرتر دۆزینەوەی هێڵە بەیەکداچووەکانی نێوان نایەکسانیی جێندەریی، نایەکسانیی ئابووریی (چینایەتیی) و نایەکسانیی ئێتنیکیی. بۆیە ئەم فێمینیزمە چەوساندنەوەی ژنان و گروپە پەراوێزخراوەکان تەنیا لە چەوساندنەوەی جیاوازیی جێندەریی نێوان ژن و پیاودا نابینێتەوە، بەڵکو بەشداریی لایەنەکانی دیکەش لەو چەوساندنەوەیەدا دەدۆزێتەوە و بۆیە فێمینیزمی ئینتەرسێکشنالیتی چوارچێوەیەکی فراوانترە بۆ شیکاریی پەیوەندییەکانی دەسەڵات لەنێوان سێکسیزم و ڕاسیزم و چینایەتییدا. ئەم فێمینیزمەش لە لایەن ژنانی ڕەشپێستەوە بەرگری لێ دەکرێت و هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم ڕوانگە فێمینیستییەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکامڵی فێمینیستی سپیپێست بە دیاریکراوی فێمینیستی ئەوروپی، کە نایەکسانیی ستەمەکان لە تەنیا لە پەیوەندیی نێوان ژن و پیاودا بەرتەسک دەکەنەوە و ئاماژە بە کێشە بونیادییەکان ناکەن، کێشەکان بەپێی ئیمتیازەکانی خۆیان دەخوێننەوە. بۆیە فێمینیستان و چالاکوانانی ڕەشپێستی وەک کیمبەرلی کرێنشاو (کە دامەزرێنەری چەمکی ئینتەرسێکشنالیتییە)، بێڵ هوکس، ئەنجێلا دەیڤس،…هتد فێمینیستی ڕەشپپێستییان وەک تێۆرییەکی جیاواز لە فێمینیستی خۆرئاوایی دامەزراند. بە هەمان شێوەش فێمینیستی ئینتەرسێکشنالیتی هەوڵدەدات پەیوەندیی و لایەنە لێکدابڕێنراوەکانی نێوان چین، ڕەگەز(جێندەر) و ڕەگەز (ئێتنیک) بڕوانێت و خاڵە هاوبەش و جیاوازەکان بدۆزێتەوە.
ڕەخنەی فێمینیستی بۆ سەرمایەداری و پیاوسالاری:
لێرەدا دەمەوێت بە پشتبەستن بەم دوو فێمینیزمە (فێمینیزمی ئینتەرسێکشنالیتی و سۆسیالیستی) ڕەخنەی فێمینیستی بۆ سیستەمی سەرمایەداری باس بکەم. لە تیۆرییە مارکسییەکاندا ژنان تەنیا ناچنە ناو چوارچێوەی ڕەگەزەوە، بەڵکو لەگەڵ کاتێگۆرییەکانی دیکەدا بەشێکن لە «سوپای زەخیرەکراوی کاری پیشەسازیی» (industriellenReservearmee)[5] و بۆ ئەو سیستەمە تەنیا «ئامرازێکی بەرهەمهێنانن»[6]. ئەم تیۆرییە فێمینیستییانە دەرفەتی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنن پەیوەندییە جێندەرییەکان و پەیوەندییەکانی چەوساندنەوە لە چەندین لایەن و هۆکاری جیاوازەوە ببینین و هەروەها سیستەمی سەرمایەدارییش لە کۆنتێکستی بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتییدا بخەینە بەر باس. بێل هوکس لە ڕەخنەی بەرامبەر فێمینیستی سپی پێستدا دەڵێت: زۆرێک لە فێمینیستەکانی ئەمڕۆ تەنیا جیاوازییە جێندەرییەکان بە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکان دەبینن[7]، لەبەر ئەوە پێویستە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە نایەکسانییەکان تەنیا لە چوارچێوەیەکی نایەکسانیی نێوان ژن و پیاودا بەرتەسک ناکرێنەوە چونکە مرۆڤ تەنیا ڕەگەزەکەی نییە، بەڵکو ئەو دۆخە کۆمەڵایەتیی-ئابوورییە و ئێتنیکییەی تێی کەتووە، کاریگەری لەسەر نایەکسانیی و جیاکارییەکان دادەنێت و قوڵتریان دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کێشە سەرەکییەکەش پیاوان نین، دەتوانن ستەمکار بن، بەڵکو وەکچۆن بەشێک لە تیۆرییە فێمینیستییە لیبڕاڵەکان بانگەواز بۆ ئەوە دەکەن کە ژنانیش دەتوانن کرێکاران بچەوسێننەوە، ژنانیش دەتوانن ببن بە هەموو شتێک، بەو واتایەی هەرکە ژنانیش گەیشتن بە پێگەی سەروەری، دەتوانن هەرکەسێک کە بیانەوێت بکەن بە ژێردەستە، بەڵام ئامانجی سەرەکی لێرەدا تێکشکاندن و لەناوبردنی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و سەروەربوون بەسەر ئەوی دیکەدایە، نەک شوێنگۆڕکێی جێندەریی یاخود ئیتنیکی. لەمەشەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ تێزەکەی فایەرستۆن، کە لایەنی بایۆلۆژیی ڕیشەی ئەم دوالیزمەیە[8]، ئەوا دەبینین کە چۆن لایەنەکانی دیکە فەرامۆش دەکرێن، کە لە ڕاستیدا کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانییەکان بە دیاریکراوی نایەکسانییەکان لەسەر بنەمای جێندەریی بەجێدەهێڵن. ئەمەش بەو دەرئەنجامەمان دەگەیەنێت، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی پیاوانە بە واتای بە کۆتاگەیاندنی فۆڕمەکانی دیکەی چەوساندنەوە نییە[9]. چین، جێندەر و ئێتنیک بەیەکەوە پێکهاتەیەکی پراکتیکە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنن، ئیتر لەهەر شوێنێک دەربکەون. لەبەر ئەم هۆیە باوەڕم بەسێکوچکە و خاڵی یەکتربڕینی نێوان چین، جێندەر و ئێتنیک هەیە.
سیمۆن دو بۆڤار (١٩٠٨-١٩٨٦) فەیلەسوفی فەڕەنسی
بۆ ئەوەی باشتر لەم پڕۆسە یەکتربڕە تێبگەین، پێویستە سەرمایەداری لە کۆنتێکستە مێژووییەکەیدا بخوێنینەوە و هەروەها ئەو میکانیزمانەی چەوساندنەوە و ستەمکردن لە ژنان کارا دەکەن. بەم شێوەیە دەکرێت کێشەی ژن و جیاکاریی و نایەکسانییەکان سەرەتا بناسرێتەوە و دواتر دەرفەت بۆ کەمکردنەوە و کۆتاییهێنان بەو نایەکسانییانە بدۆزرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش چەمکی «کەڵەکەکردنی یەکەم»(ursprüngliche Akkumulation)[10]ی سەرمایە لای مارکس یارمەتیمان دەدات. کەڵەکەکردنی یەکەمی سەرمایە دەکرێت لە گۆڕانی پارەوە بۆ سەرمایە و لە سەرمایەوە بۆ زێدەبەها و لە زێدەبەهاوە دووبارە بۆ سەرمایە لێکبدرێتەوە. تیۆریزەکەری مارکسیستیی، سیلڤیا فەدیریچی هەمان چەمکی لە پەیوەندیدا بە سووتاندنی ژنە جادووگەرەکانەوە لە سەدەی ناوەڕاستدا خستووەتە بەرباس. لێرەدا چەمکی کەڵەکەکردن گرنگی خۆی دەبینێت، چونکە ئەم چەمکە پەیوەندیی و کاریگەرییەکانی فیودالیزم بۆ سەرهەڵدانی سەرمایەداری دەردەخات و هەلومەرجە مێژوویی و لۆژیکییەکەی ئەم سەرهەڵدانە دیاری دەکات، کە بە شێوەیەکی ڕیشەیی ئاماژەیەک و هەلڕەخساندنبوون بۆ دروستبوونی پەیوەندییە سەرمایەدارییەکان[11]. لە کاتێکدا ئابووریی فیودالیی بۆ چەندین سەدە لە قەیرانی کەڵەکەبووندا بوو، کۆمەڵێک پڕۆسەی شۆڕشی هەبوون دژ بەو سیستەمە ئابوورییە، کە زۆرینەیان لە لایەن ژنان و بزووتنەوە کۆلێکتیڤییەکانەوە بەڕێوە دەبرا. لە سەردەمی ڕاوکردنی ژنەجادووگەراندا دەوڵەت و کڵێساکان ئەو ژنانانەیان وەک جادووگەر لە قەڵەم دا ، کە بە تەنیا دەژیانیان و سەربەخۆ بوون یان هەژار بوون، یان ئەوەی کە زانینێکی تایبەتییان هەبوو، وەک مامانی یان چارەسەرکەر بوون لە ڕێگەی دەرمان و ڕووەکی سرووشتییەوە. بۆ ئەمەش پێویست بوو دۆخێکی بێ متمانەیی بەرامبەر بەو ژنانانە بخوڵقێنن. لەپشت ئەمانەشەوە باکگراوندێکی حەزی ئابووریی هەیە. لەو سەردەمەدا سەرەتای سەرهەڵدانی سەرمایەداری بوو، کەم کەم دەستکراوە بە بەتایبەتییکردنی زەوی و زارەکان و تێپەڕاندنی سەردەمی دەرەبەگایەتی (فیودالی) بۆ سەرمایەداری. لەسەرووی ئەمانەشەوە ئەو ژنانەی کە لەو شوێنانەدا ژیاون لە ڕێی کشتوکاڵ و زەوییەکانیانەوە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیانیان پڕکردۆتەوە و تەرخان کردووە. هەر ئەمەش ئەکتێکی بەرەنگاریی و نەهاتنە ژێرڕکێفی سەرمایەداری بووە، ئەم ژنانە دژی بەتایبەتیکردن وەستابوونەوە، بۆیە پێویست بووە ئەم بەرەنگارییە لەناو ببردرێت. بۆ ئەوەی ئەو پڕۆسە شۆڕشگێڕییە بە خاک بسپێرن، هەوڵ دراوە کاری ژنان، زانین و توانای ژنان، سێکسوالیتەی ژنان بێبەها بکرێت، بەوەی بەر لە گەشەسەندنی سەرمایەداری  دەستکراوە بە فراوانکردنی ڕاوکردن و سووتاندنی ژنە جادووگەران و باڵکشانی کۆلۆنیالیزم بۆ تەواوی جیهان. بۆ ئەمجامدانی ئەم پڕۆسەیەش پێویست بووە کە جەستە بگۆڕدرێت بۆ مەکینەی کار و شوێن پێدانی ژنان بەپێی داواکارییەکانی بەرهەمهێننانی هێزی کار. لەسەرووی ئەمانەشەوە پێویست بووە لە هێز و توانای ژنان بدرێت. بۆ ئەمەش هەم لە ئەوروپا و هەم لە ئەمریکا لە ڕێگەی لەناوبردن و سووتاندنی «جادووگەران» (کە لە ڕاستیدا مەبەست لە ژنان بووە) هەوڵدراوە بەو ئامانجە بگەن[12]. بەپێی فەدیریچی کەڵەکەکردن تەنیا تەرکیزی نەخستۆتە سەر سەرمایە، بە شیوەیەک تەنیا سەرمایە یەک لەدوای یەک کەڵەکە بکرێت، بەڵکو زیاتریش لەوە کەڵەکەبوون تەرکیز دەخاتەسەر جیاوازیی و لێکجیاکردنەوە لەنێو چینی کرێکاراندا، بە شێوەیەک قوچەکێتیی نەک تەنیا لە ڕووی جێندەرەکانەوە بەڵکو ئێتنیک و تەمەنیشەوە بووەتە بەشێکی ڕیشەیی چینایەتیی و لەدەرئەنجامی ئەوەشەوە دروستبوونی  پرۆلیتاریای مۆدێرن[13]. هەر لەبەر ئەمەش جیاکاریی و قوچەکێتی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە جێگیرکردنێکی ئایدۆلۆژیا و سیاسی بۆ پێکهاتەکانی سەرمایەداری.
سەرهەڵدانی سەرمایەداری هیچ پەیوەندییەکی بە ڕزگاریی ژنانەوە نییە و تەنیا سیستەمەکە پێویستی بە هەبوونی دەستی کاری کەم بەها و بێ کرێیە، لە ڕێگەی ئەو جیاکارییە جێندەریی و دابەشکردنی کارەوە توانیویەتی کاری ژنان وەک ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوە و ڕاگرتنی کۆمەڵگا، لە هەمان کاتیشدا بە کەمترین تێچوو ڕێکبخات.
لەگەڵ سەرهەڵدانی سەرمایەداریدا فۆڕمی ژیان و کارکردن دەگۆڕدرێت بۆ سیستەمی کاری کڕێ، کە ژنانیش وەک هێزی کار لەو پڕۆسەیەدا بەشدار دەبن. زۆرێک لایان وایە سەرمایەداریی دەرفەتی یەکسان بۆ ژن و پیاو بۆ کارکردن ڕەخساندووە و چیتر ژنان ناچارنین لە ماڵەوە کار بکەن، بەڵکو ئەوانیش وەک پیاوان بەشدارن لەنێو سیستەمی کاری کرێدا. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لەنێو کاری کرێدا جیاکاریی جێندەری و دابەشکردنی کار لەسەر بنەمای جێندەری لایەنێکی سەرەکی ئەم سیستەمەیە[14]. بۆیە دەکرێت ئەوە بگوترێت کە سەرهەڵدانی سەرمایەداری هیچ پەیوەندییەکی بە ڕزگاریی ژنانەوە نییە و تەنیا سیستەمەکە پێویستی بە هەبوونی دەستی کاری کەم بەها و بێ کرێیە، لە ڕێگەی ئەو جیاکارییە جێندەریی و دابەشکردنی کارەوە توانیویەتی کاری ژنان وەک ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوە و ڕاگرتنی کۆمەڵگا، لە هەمان کاتیشدا بە کەمترین تێچوو ڕێکبخات. سەرەڕای ئەمانەش نیگای فێمینیستی کاری چاودێری و ئاگالێبوون وەک گرنگترین و سەرەکیترین لایەنی کۆمەڵگا و هەتا سیستەمیش دەبینێت، کە سییستەمەکە خۆی بەهۆی میکانیزمەکانی بۆ هەڵکشانی ئابووری و زێدەبەهاوە ئەم لایەنە گرنگە لەبەرچاو ناگرێت. ئەم فەرامۆشکردن و نادیدەگرتنەی ئەو کارانەی کە زۆرینەی کات ژنانەیی دەکرێن لە ڕاستیدا وێرانکردنی کۆڵەکە بنچینەییەکانی ئەو سیستەمەیە. بۆیە هەروەک مارکس دەڵێت: سەرمایەداریی بەرەو خاڵی بەرەو پێشچوونی خۆی ناڕوات، بەڵکو خاڵی چوونەدەرەوە و کۆتایی ئەو سیستەمە[15]، چونکە ئابووریی سەرمایەداری سەرچاوە بنچینەییەکانی خۆی وەک سەرچاوەکانی سروشت و هێزی مرۆڤ وێران دەکات، بەهۆی چەوساندنەوەی بەردەوام، کە لەڕاستیدا ئەم سەرچاوانە زەروورییەتیان هەیە بۆ مانەوەو بەرهەمهێنانەوەی پڕۆسەکانی ئەو سیستەمە[16].
هەر قەیرانێک گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بەپێی ئەزموونە مێژووییەکانەوە دەکرێت ئەو ڕاستییە بسەلمێنرێت. قەیرانی ئابووریی فیودالیزم ئەو هەلەی بۆ گۆڕانکاریی خوڵقاند، کە کۆمەڵگاکانی سەرتاپا سەرەوژێرکرد و سیستەمێکی دیکەی بوونیادنا، ئەویش سەرمایەداریی و کاری کرێ بوو. قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ تا ٢٠٠٩ بۆ تەواوی سیستەمە ئابووریی و بانکییەکان زەرەرێکی بێشوماری خەمڵاند، ئەمەش وای کرد کە سیاسەتی نیوڵیبڕالیزمی جیهانی زیاتر تەرکیز بخاتە سەر لایەنە ئابوورییەکان. ئەو شتانەی کە دەبوو ڕزگار بکرێن لەو قەیرانەدا بانکەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکان بوون. لە دوای ئەم قۆناغەوە سیاسەتی نیولیبڕاڵیی جیهانی کۆمەڵێک هەلی کاری دیکەی ڕەخساند، بۆئەوەی پێش بە دەرکەوتە و پێشهاتەکانی قەیرانێکی دیکەی لە چەشنی ئەو قەیرانە داراییە بگرێت. بەرزبوونەوەی ڕێژەی شوێنی کار دەرفەتی ئەوەی ڕەخساند کە دەروویەکی دیکە بۆ پەروەردە، سیاسەت، میدیاکان، بازاڕەکان…هتد. بە ڕووی ژنانیش بکرێتەوە[17]. ئەمەش دەمانخاتە بەردەم پرسیارێکی ستراتیژی، ئایا دەکرێت هیوامان بە قەیرانەکان هەبێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و سەرلەنوێ فۆڕمپێدانەوەی کۆمەڵگاکان، کە لەوەوە بکرێت گۆڕانکاری بەسەر نایەکسانیی و جیاکارییەکاندا بهێنرێت؟ یان ئەوەی ئەو هەلومەرجانە بخەینە ژێر پرسیارەوە کە تێیاندا قەیران دروست دەبێت؟
وەک ڕوانگەیەکی جێندەری کە یەکسانییەکان لە ڕوویەکی چەندێتییەوە ببینێت، دەکرێت ئەم قۆناغە وەک قۆناغی «وەرچەرخانی مەزن» ببینرێت، بەو واتایەی کە تێکەڵاوبوونێکی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی ڕوویداوە کە بەرەو فۆڕمگۆڕینێکی جیهانی چووە[18]. بەڵام ئەگەر ئەم گۆڕانکاریی و پڕۆسەیە لە ڕوانگەیەکەی چۆنیەتی و ئینتەرسێکشنالیتییەوە سەیر بکرێت، چەند وێنایەکی سەیر لە نۆرمە جێندەرییەکان و ستێریۆتایپەکان هەم  لە گوتار و پراکسیسی گشتی و تایبەتیدا سەبارەت بە  “ژنانەییبوون” و «پیاوانەییبوون» بەدی دەکرێت. لەگەڵ ئەمانەشدا دیاردەیەکی دیکەی جیهانی لە هەڵکشاندایە، ئەویش بەرپرسیارێتیی و خەمی خود، کە هەموو ئەرکە بەرهەمێنەرە کۆمەڵایەتییەکان دەخرێتە ئەستۆی تاک. ئەو دروشمانەی دەیانگووت: «جەستەم هی خۆمە» و ئەو داواکارییانەی دەیانگووت جەستە وەک ڕەهەندێکی تایبەتیی و خودی کە هیچ پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە نییە، مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ڕێخۆشکەرییەک بوون بۆ سیاسەتی نیولیبڕالیزم، کە بتوانێت ئەم دروشم و داواکارییانە بۆ مەبەستی خۆی، کە کەمی تێچوو و پێنەدانی کرێ بە کارەکانی چاودێریی و ئاگالێبوونە، سوودی لێ ببینێت. لەگەڵ ئەمانەشدا پیویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کارەکانی چاودێریی و ئاگالێبوون خۆیان لە خۆیاندا ستەمگەری نیین، بەڵکو چەوسێنەرییەکەیان پەیوەندیی بە قوچەکێتی (هیرارکی) و پلەبەندیی ئەو کارانەوە هەیە لەژێر ئەو کارانەی دیکەوە کە قازانجی زیاتر دەهێنێت بۆ سەرمایەداریی.
کلارا تسەتکین (١٨٥٧-١٩٣٣) لە گردبوونەوەیەکی کۆمۆنیستەکان لە ئەڵمانیا ساڵی ١٩٢٥
کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە کە کارەکانی بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی و خێزانی لە کۆمەڵگا بۆرژوازییەکاندا وەک کارێکی سۆزداری، کە بەشێکە لە پیشە و سروشتی ژن مۆڕکی لێ دەدرێت[19]، هەر بۆیەش کاری بەرهەمهێنانەوە بە واتای کاری ژنان دێت. کاری بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی، کاری ناوماڵ و «کاری ژنان» دالا کۆستا[20] ماڵ وەک گێتۆیەک ناوزەند دەکات، بەوەی کە ڕۆڵی ژنانەیی و ژنی ماڵەوەبوون زیندانێکە بۆ شوناسێکی ژنانەیی. زیندانێک کە تێیدا هەم پیاوان و هەم ژنان لەبەرهەمهێنانەوەی پێکهاتە سەرمایەدارییەکان بەشدارن و دووبارە سوبیێکتێکی پڕ جیاوازیی ڕەگەزیی بەرهەم دەهێننەوە، بەوەش ڕەوایەتی زیاتر بە کاری بێکرێ (کاری ژنان) دەدرێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ژنان لە بازاڕی سەرمایەداریدا هێشتا بە واتای گۆڕانکاری بەرەو یەکسانی نایەت. ئەگەر لە دۆخی قەیراناویی پەتای کۆڕۆنا بڕوانین، دەبینین لە زۆرینەی وڵاتاندا، ئەوە ژنان بوون کە کۆمەڵگایان لەسەر پێ ڕاگرتبوو و ڕاگرتووە، چونکە لە سەرەتای قەیرانەکەدا هەموو سێکتەرەکان وەستێنران، بێجگە لە سێکتەری تەندروستی و پەروەردە. لەم دوو سێکتەرەشدا ڕێژەی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو دیارە و هەتا دەکرێت بڵێین ژنانن کە بە شێوەیەکی چالاکانە لەم بەشانەدا کار دەکەن. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی کارەکانی چاودێریی و ئاگالێبوون، کە هەتا بۆ سیستەمی سەرمایەداریش ڕۆڵێکی گرنگ لە مانەوە و نەکەوتنی دەبینن. لە کاتێکدا ئاراستەیەک زاڵە لەنێو بازاڕی سەرمایەداریدا، کە جیاوازییە ژنانەیی و پیاوانەییەکان زەقتر دەکاتەوە لە ژیانی تایبەتی و کار و سیاسەتدا، ئاراستەیەکی دیکەش هەیە کە هەندێک لە بوارەکانی کار بەژنانەیی دەکرێن، وەک کاری پەرستاری، چاودێریی تەندروستی، پەروەردەی منداڵان لە ماڵەوە و دایەنگاکان و هتد، لە هەمان کاتیشدا نادیدەگرتن و بێبایەخکردنی ئەو کارانە. چونکە هەرچی زیاتر کارێکی ژنانەیی بێت، بەهایەکی کەمتری پێ دەدرێت لە بازاڕی سەرمایداریدا[21]. جیاکاریی جێندەری بووەتە بەشێکی بنچینەیی سیستەمی کاری کرێ و کاری ماڵ، بۆیە لە دوایین دێڕدا ئەوە دووپات دەکەمەوە هەتا ئەو کاتەی دووبارە دابەشکردنەوەی کار و بەرپرسیارێتییەکان بۆ هەموو بوار و لایەنەکانی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی، ئیکۆلۆژیی و ئابووریی ڕوونەدات و کاری جددی بۆ نەکرێت، کارێکی ئاسان نییە قەیران و نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان تێبپەڕێنرێن.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بانگەشە لیبڕالییەکان دۆزی ژن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە واقیعی بەرەو ڕزگاری ژن دەبەن، یاخود دەرفەت بۆ ئەوە دەڕەخسێت کە ژن بە وەهمی ئازادیی و بانگەشە لیبڕاڵییەکان بەرەو ئاراستەیەکی وا بەرن، کە ژنان خۆیان لەگەڵ پڕەنسیپەکانی سەرمایەداریی و پیاوسالاریی بگونجێنن و خۆیان خۆیان بەکاڵابوون و سێکسوالیزەکردنی جەستەیان هەڵبژێرن؟
وەکچۆن لیبڕاڵەکان باسی پێکەوەژیانی هەمەجۆر دەکەن و کۆمەڵگا مۆدێرنەکان وەک کۆمەڵگایەکی پلوڕالیستی دەچوێنن، کە دەرفەت و هەل بۆ هەموان دەڕەخسێت کە بەشداربن لە پڕۆسە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکاندا، هەر ئەم ئایدیای پلوڕالیزمە لە چوارچێوەی بانگەشەکردنەکان بۆ لیبڕالیزمدا هاتۆتە نێو کوردستانەوە، کە ئەمەش دەرفەتی بۆ ئەوە ڕەخساندووە هەمەجۆرییەکانی فێمینیزمیش لە کوردستان گەشە بکات. ئەم هەمە جۆرییەش دەکرێت لایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ لەگەڵ خۆیدا بهێنێ. بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بانگەشە لیبڕالییەکان دۆزی ژن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە واقیعی بەرەو ڕزگاری ژن دەبەن، یاخود دەرفەت بۆ ئەوە دەڕەخسێت کە ژن بە وەهمی ئازادیی و بانگەشە لیبڕاڵییەکان بەرەو ئاراستەیەکی وا بەرن، کە ژنان خۆیان لەگەڵ پڕەنسیپەکانی سەرمایەداریی و پیاوسالاریی بگونجێنن و خۆیان خۆیان بەکاڵابوون و سێکسوالیزەکردنی جەستەیان هەڵبژێرن؟ بەدەربڕینێکی دیکە، ئایا لەگەڵ کرانەوەی هەرێمی کوردستان بەڕوی سیاسەتی ئابووریی نیولیبڕاڵیزمی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، کام تێگەیشتن لەگەڵ پێوەرەکانی بازاڕی ئازاد و سیاسەتی نیولبڕاڵیزمدا هاتووەتە نێو کۆمەڵگای کوردی. هەروەها بۆچی ئاراستەیەکی دیاریکراوی فێمینیزم لە کوردستاندا گەشە دەکات و پشتیوانی دەکرێت لەلایەنی سیاسەتی لیبڕالیستییەوە؟
ترس لە فێمینیزم:
ناوهێنانی ئەکتێک بە ئەکتێکی فێمینیستی هێشتا ناکرێت بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە فێمینیستییە یاخود نا، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چ ئامانجێک لەخۆیدا هەڵدەگرێت و چ شتێک وەک کێشەی سەرەکی دەبینێت، کە هەوڵدەدات کاری بۆ بکات و بەرەو باشتربوونی بەرێت. ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان (NGO) بە گشتی ئەنجامدان و بەشدارییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە لەدەرەوەی هەر دەستتێوەردانێکی حکومەتی، ئەمەش بۆ توانای پارێزگاریکردن لە سەربەخۆیی و پرەنسیپەکانی ئەو ڕێکخراوە، کە لەسەری ڕێککەوتوون. بە هەمان شێوە ئەمە بۆ ڕێکخراوەکانی ژنانیش ڕاستە، چونکە زەروورییەتی بەرگریکردن لە ژنان بەرامبەر بەرکەوتنی ژنان بە توندوتیژیی و جیاکاریی و نایەکسانی سەری هەڵداوە. کەواتە ئەم هۆشیارییە دەبێت لە شوێنێکەوە سەرچاوەی گرتبێت، کە توانیبێتی هەست بەو جیاوازیی و چەوساندنەوانە بکات و هەڵیبسەنگێنێت، لەمەشەوە بیرۆکەی بەرگریکردن لە ژنان و مافەکانیان بۆ هاتبێت. ئەم هۆشیارییە دەکرێت وەک هۆشیارییەکی فێمینیستی دەرک بکرێت، هەتا ئەگەر بە ڕاستەوخۆیی خۆیان وەک فێمینیست پێناسە نەکەن. سەبارەت بەو ڕێکخراوانەش کە لە هەرێمی کوردستاندا چالاکانە کار دەکەن، تاکو ئێستا هەڵوێستێکی لەو شێوەیەم بەرچاو نەکەوتووە کە بتوانن بەبێ سڵەمینەوە خۆیان وەک فێمینیست پێناسە بکەن، بەڵام لە زۆرێک لەو کارانەی کە هەوڵیان بۆ داوە دەکرێت بخرێنە نێو کاتێگۆریی فێمینیزمەوە. لێرەدا ئەوەی جێی سەرنجە ترسە لە گووتنی فێمینیزم، ئەویش بەهۆی ئەو پێشبڕیار و ئەفسانانەی سەبارەت فێمینیستبوون لە کۆمەڵگا دژەژنەکان(میزۆگێن)دا برەوی پێ دەدرێت. ئەم دیاردەیەی دژەژنی و دژەفێمینیستییە لە چەندین سوچی کۆمەڵگادا خۆی مڵاسداوە و بە بەرگی جیاواز خۆی نمایش دەکات. ئەمەش دەکرێت گرنگترین هۆکاری سەرەکی بێت، کە ئەو ژنانەی ویستیان بۆ بەشداری لە گۆڕینی کۆمەڵگادا هەیە، بەڵام هۆشیارییەکی گەشەکردوویان سەبارەت بە پرسی ژن نییە، بکەونەوە نێو هەمان ئەو نەریتە باوانەی کۆمەڵگا، بەمەش نەتوانن لە دەرەوەی ئەو نەریتانە بیربکەنەوە. باشترین نموونە دەتوانێت ئەم ترسە بە باشی ڕوون بکاتەوە دروشمەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانە لە ڕۆژی هەشتی مارسی ٢٠٢١، کە بۆ من بووە جێگەی سەرنج و هەڵوێستە لەسەرکردن. بەکارهێنانی هەندێک چەمک و هەندێک دەربڕین ئەو باکگراوندە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەی هەڵگرانی ئەو دروشمانە دەردەخات، بۆ گەیاندنی ئەو شتەی باوەڕیان پێی هەیە دەیانەوێت چ شتێک بگەیەنن. بۆ کاتی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری ژنان و ژنانی نێو ڕێکخراوەکانی ژنان سەرەتا بە جلوبەرگی کوردییەوە و دواتر بە گۆڕینی وشەی ژن بۆ خانم ئەم ڕۆژەیان یادکردەوە لەگەڵیشیدا بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن، کە ئایا هیچ داواکارییەک و خواستێکیان هەبێت بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە. ئەم ئەکتە دەرخەری ئەو کەمی هۆشیارییەیە لەنێو چالاکوانان و بەشدارانی بەشێک لەو ڕێکخراوانە، کە بەهۆی نەبوونی هۆشیاریان لەسەر پرسەکانی ژن ئاراستەی خەباتی ژنان بەرەو ئاراستەی پێچەوانەی ئەو ئامانجە دەبەنەوە کە ژنانی ڕزگاریخواز خەباتیان بۆ کردووە. لە لایەکی دیکەشەوە زاڵبوونی ئاراستەیەکی فیکریی دیکە ژنان بەرەو خانمبوون ناچار دەکاتەوە و خەسڵەتەکانی ژن وەک چارەنووسی ئەبەدیی و سروشتیی ژن پیشان دەدات و لەم ڕێگەیەشەوە پێگەی ژنان لەو شوێنەدا دەهێڵێتەوە کە خۆی مەبەستیەتی، ئەویش ئەو دوالیزمە جێندەرییەی نێوان هەردوو ڕەگەز.
ڕەگەز، سێکسوالیتە و دوالیزمی ئەبەدی:
کۆمەڵگای کوردی بەدەر نییە لە پرۆسەی بەجیهانیبوون، بەو واتایەی دەکرێت هێشتا جیاوازیی کولتووریی و نەریتیی باو لە کۆمەڵگانای دیکە جیامان بکاتەوە، بەڵام سیاسەت و سیستەمە جیهانییەکە بەیەکەوە کار دەکەن و یەکتری تەواو دەکەن، هەر لەبەر ئەمە پێویستە لەوە تێبگەین کە ئەو سیستەم و سیاسەتە نیولیبڕاڵییە جیهانییە پابەندە بە چ کڕۆکێکەوە بۆ سەقامگیرکردن و بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتیی و خودی سیستەمەکە.جیاوازییە جێندەرییەکان و وابەستەیی و سێکسیزم لەلایەن «سەرمایەداریی پیاوسالارییەوە»[22] ڕۆڵێکی بەرچاوییان هەیە بۆ هێشتنەوە و سەقامگیرکردنی نەزمی بۆرژوازیی- سەرمایەداری[23]. لە پەیوەندییەکانی ڕۆژانەدا لەنێو ئەو سیستەمە پیاوسالارییەدا دوو پۆلێندبەندی هەن، یەکێکیان هەر مرۆڤێک بەپێی بوونە بایۆلۆژییەکەی کۆدی مێ و نێری لێ دەدرێت، بە واتای «دووڕەگەزی»[24] و هەر جۆرێکی دیکە بەزۆرەملێ دەخرێتە نێو ئەم دوو کاتێگۆرییەوە یاخود وەک شتێکی ناسروشتیی و نائاسایی لە قەڵەم دەدرێت، کە دەبێت پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت بۆ دووبارە هاتنەوە نێو ئەو نەزمی دووڕەگەزییە. لە لایەکی دیکەشەوە سێکسوالیتەی مرۆڤ لە «جەبری هێترۆسێکسوالیتەبوون»[25]دا دەهێڵدرێتەوە. هەموو ئەمەش وێنایەکی دەستەجەمعییە هەر لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگا بۆرژوازییەکانەوە جێگەی خۆی گرتووە و بەو وێنەیەش بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتیی پەیوەندییە جێندەرییەکان بەڕێوە دەڕوات. ئەم وێنە نەریتییە نەزمێکی دوالیستیی لەنێوان جێندەرەکان دروست دەکات، کە لە بوار و کایە تایبەتی و دەوڵەتییەکاندا بە سیستەماتیکی دەکرێت. بۆ ئەمەش هێشتنەوە و بە پیرۆزکردنی شێوازی خێزانی بۆرژوازی، کە تێیدا ژن و منداڵ لەژێر سێبەری پیاوی بەخێوکەردا دەهێڵنەوە، بەشێکن لە پێداویستییەکانی بەرهەمهێناەوەی سەرمایەداری. بەپێی جودیت بەتلەر جێندەر پێگەیەکی سیمبۆلییە، کە لە ڕاستیدا لە«یاسای سزادان» (penal code) وەردەگیرێت و بەرجەستە دەکرێت، بەو واتایەی بۆ قبوڵکردنی ئەو پێگەیە سەرەتا کەسەکە ناچار دەکرێت، ئەم ناچارکردنانەش لەنێو زمان و پەیوەندییە کولتوورییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا ڕەنگ دەداتەوە[26]. ئەم جەبرانەش هێڵێکی نەپچڕاوی نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنن، لەپاڵ جیاوازیی و نایەکسانییە جێندەرییەکان مەسەلەکانی ئیتنیک و چینایەتییش بەزەقی دەکەونە بەرچاو.
بەپێی مارکس سەرمایەداری لەگەڵ سەرهەڵدانیدا فیودالیزمی داڕماند، بەڵام ستڕەکچەرە پیاوسالارییەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت. بۆیە لێرەدا پێویستە بە ڕوونی ئاماژە بە چەمکی پیاوسالاریی بکرێت، لەبەر ئەوەی کاراکتەرێکی مێژوویی هەیە لە چەوساندنەوەی جێندەریدا.
لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ڕەتکردنەوە و تەنانەت قبوڵکردنی ئەو تێزەش نیم، کە سەرمایەداری «نابینایە لەبەردەم جێندەرەکان»[27]، بەو مانایەی کە بۆی گرنگ نەبێت کام ڕەگەزە ئەوی دیکە دەچەوسێنێتەوە، چونکە بەپێی مارکس سەرمایەداری لەگەڵ سەرهەڵدانیدا فیودالیزمی داڕماند، بەڵام ستڕەکچەرە پیاوسالارییەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت. بۆیە لێرەدا پێویستە بە ڕوونی ئاماژە بە چەمکی پیاوسالاریی بکرێت، لەبەر ئەوەی کاراکتەرێکی مێژوویی هەیە لە چەوساندنەوەی جێندەریدا. هەر لەبەر ئەمەشە سەرمایەداری دەستی کراوەیە بۆ پەیوەندییەکانی هێز و دەسەڵات لەنێوجێندەرەکاندا[28]. لە پراکسیس و لە ئەکادیمیای فێمینیستیدا کۆمەڵێک تیۆری جیاواز هەن بۆ لێکۆڵینەوە جێندەرییەکان، کە هەندێکیان جیاوازییە جێندەرییەکان یاخود بە دەربڕینێکی دیکە نایەکسانییەکان بەهۆی ڕەگەزەوە وەک کاتێگۆرییەکی پێکهاتەیی کۆمەڵگا دەرک دەکرێت، کە تێیدا نەزم و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ئەو جیاوازییە جێندەریانە دروست دەکەن یاخود قوڵتری دەکەنەوە. لەمەشەوە کارکردن لەسەر تێگەیشتن لە میکانیزمەکانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و هەوڵدان بۆ گۆڕینیان، دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت کە جیاوازی و نا یەکسانییە جێندەرییەکان کاڵ ببنەوە. بەڵام لە هەندێک لە تیۆرییەکانی دیکەدا واقیعیەتە بایۆلۆژییەکان وەک هۆکاری سەرەکی ئەم نایەکسانیی و جیاوازییانە دیاری دەکرێن و وەک خاڵێک ئاماژەیان پێ دەکرێت کە تێپەڕین لێیان کارێکی ئەستەمە. ئەم تیۆریانەش زۆرتر جەخت لەسەر ڕواڵەت و خەسڵەتە تایبەتییەکانی (بە تایبەتی) هەردوو ڕەگە (ژن و پیاو) دەکەنەوە. بۆ نموونە شولامیت فایەرستۆن جیاوازییە جێندەرییەکان لە ڕێگەی پیاوسالارییەوە وەک حەقیقەتێک دەبینێت، کە ژنان تێی کەوتوون، بەو هۆیەشەوە پێویستە فێمینیستەکان کاتێک باسی نایەکسانییەکان دەکەن، نەک هەر تەنیا کولتووری ڕۆژئاوایی بخەنە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو سروشتیش[29]. بە دەربڕینێکی دیکە فایەرستۆن ڕیشەی دوالیزمی جێندەری لە بایۆلۆژیی و وەچەخستنەوەدا دەبینێتەوە، هەتا لای ئەو ڕزگاریی ژن ئەو کاتە بە دەست دێت، کە ژنان چیتر ئەرکەکانی وەچەخستنەوە و کارە چاودێریی و پڕ هەست و سۆزەکان ئەنجام نەدەن، بەمەش ئەگەر تەکنەلۆژیا بە ڕادەیەک پێشکەوت، کە ئەو ئەرکەی خراوەتە پاڵ ژنان بگرێتەوە، ئەوا دەکرێت ڕزگاریی و یەکسانیی جێندەری بەدی بێت. بە پێچەوانەی فایەرستۆنەوە، میشێل بارێت دیدێکی دیکەی فێمینیستی هەیە و دەڵێت: فێمینیستان ئەرکییان ئەوە نییە دۆخی بایۆلۆژی، کە ڕەگەز و سێکسوالیتی دەگرێتەوە، فۆرمێکی دیکەی پێ بدەن، بەڵکو دەبێت فێمینیستان ئەو پەیوەندییانە بگۆڕن کە لەسەر بنەمای چەوساندنەوە و نایەکسانیی جێندەری دروستبوون[30]. بەپێی بارێت جیاوازییە فیزیکی و بایۆلۆژییەکان شتێک نین بۆ نکوڵیلێکردن، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە بۆچی جیاوازییە سروشتییەکان لە ڕێگەی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانەوە مرۆڤەکان دەخەنە پێگەیەکی دیالێکتیکییەوە و باڵادەستی و ژێردەستەیی بەدی دەهێنن. هەر لەبەر ئەمەش پێویستە باس لەوە نەکرێت کە چ جیاوازییەکی « بایۆلۆژی» لەنێوان ڕەگەزەکاندا هەیە، بەڵکو چ پێکهاتە و میکانیزمێک ئەم جیاوازیانە زەق دەکەنەوە و دووبارە بەرهەم دەهێنرێتەوە.
دوو سیستەمی جیاواز و سەربەخۆ پاڵنەرن بۆ چەوساندنەوە لەسەر بنەمای ڕەگەزی، هەم سیستەمی پیاوسالاریی کە پیاو تیایدا دەبێتە بکەری باڵادەست بەسەر جێندەرەکانی دیکەدا بە دیاریکراوی بەسەر ژندا و هەم سیستەمی سەرمایەداری کە تێیدا ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و چینایەتیی ڕۆڵی سەرەکی لەم چەوساندەوەیەدا دەبینن. ئەم فۆڕمە باڵادەستیانەش چەوساندنەوەیەکی ئابووریی و جێندەرین، پەراوێزخستنێکی کۆمەڵایەتیی و ئابوورین. پێکهاتە پیاوسالاریی و سەرمایەدارییەکان بەندن بەو قوچەکێتییەوە (هیرارکی)، کە بکرێت باڵادەستیی پیاو بەسەر ژن و لە هەمان کاتیشدا باڵادەستیی چینێک بەسەر چینێکی دیکەدا. بۆ بەدیهێنان و پاراستنی ئەم قوچەکێتییەش هەردوو سیستەمەکە زەروورییەتێکی زۆرییان هەیە بۆ زیاتر ڕەوایەتیدان بە دووڕەگەزیی و جەبری هێترۆسێکسوالیتی، چونکە دووڕەگەزیی و جەبری هێترسێکسوالیتی ئەم قوچەکێتییانە بە بەردەوامی دەپارێزرێن و دووبارە بەرهەم دەهێنرێنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا وا دەردەکەوێت دووڕەگەزی وەک “زیندان”[31]ێک بێت، کە مرۆڤ تێیدا ناچار دەکرێت بمێنێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دیوارەکانی ئەم زیندانە قابیلیەتی شکاندنییان هەیە وەک هەر چوارچێوەیەکی دیکەی ناچارکردن، چونکە هەلومەرجەکانی دووڕەگەزی چیتر بەهانەیەکی بایۆلۆژیی و سروشتیان نەماوە و بەپێی توێژینەوە نوێیەکان تەنیا دەرئەنجامی پڕۆسە و نۆڕمە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکانن. توێژینەوەکان دەربارەی ترانسجێندەر ئەوە دەردەخەن کە لەنێوان ئەناتۆمی-فیزیکیی ڕەگەزیی جەستەیی و شوناسی ڕەگەزدا هیچ پەیوەدنییەکی بنچینەیی سروشتی بوونی نییە[32]، بەو واتایەی کاتێک کەسێک لە کاتی لەدایکبوونیدا هەر ڕەگەزێکی هەبێت، ئەوە گەرەنتیی ئەوە ناکات کە کەسەکە لە کاتی پێگەیشتندا هەست بە چ شووناسێک بکات، بەڵکو لە ڕوویی ئەناتۆمیی و فیزیکییەوە هیچ پەتێکی پەیوەندیی نییە، بەڵکو نۆڕم و نەریتەکانی کۆمەڵگا و کولتوورە کە کەسەکە ناچار دەکەن بەوەی چ شوناسێک هەڵبگرێت. بۆیە دووجەمسەریی یاخود دووڕەگەزیی لەنێوان ژن و پیاودا و ئایدیالی هێترۆسێکسوالیتی قابیلیەتی تێپەڕاندنیان هەیە[33]. لە دەرئەنجامی ئەوەشەوە جێندەر یان ڕەگەز دەتوانێت دەرکێکی زیاترمان سەبارەت بە کارکرد و واتای جەستە پێ بدات و هەروەها جێندەر بەشێکیشە لە لایەنە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکان، کە چ ڕەگەزێک بە تاک دەبەخشن لە هەمان کاتیشدا چی لە ئەودا بەرجەستە دەکەن. پێشکەوتنی پزیشکی بۆ مەسەلەکانی وەچەخستنەوە و کۆنتڕۆڵی مناڵبوون ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە تێکشکاندنی وێنەی خێزانی هێترۆنۆرماتیڤی و ئەمەش پیشانمان دەدات جەبری هێترۆسێکسوالیتی و واتای خێزانی بۆرژوازی دۆخێکی ئەبەدیی چەقبستوو نییە و گۆڕانکاریی بەسەردا دەهێنرێت.
ڕەخنە لە پیاوانەییبوون:
ڕەوتێکی فێمینیستی، پێویستی بە کۆمەڵێک توانای مرۆیی و ماتریاڵی هەیە، کە بتوانێت لەو ڕێگەیەوە لێکۆڵینەوەی زیاتر و تێگەیشتنی زیاتر لەسەر پرسی جیاکاریی و چەوساندنەوەی جێندەری بکات، لە هەمان کاتیشدا تیۆریگەلێکی فێمینیستی بخرێتە بەردەست تا لەو ڕێگەیەوە ئاشنایی بەدی بێت بە فۆڕمەکانی چەوساندنەوە، چونکە هۆشیاریی و تێگەیشتن لە فۆڕمە لێکدابڕاو و یەکتربڕەکان دەتوانن ئاماژە بە خاڵێک بۆ دەستپێکردن و کارکردن لەسەر ئەو پرسانە بکەن. ئەم هۆشیارییەش دەتوانێت لە داهاتوودا هەموو ڕەگەزەکان لەو جیاکاری و چەوساندنەوانە بەئاگا بهێنێتەوە، نەک ئەوەی وەک زۆرێک لایان وایە فێمینیزم بابەتێکە دەبێت تەنیا ژنان پێوەی خەریک بن. کاتێک پیاو ئاشنا نییە بەو وێنا بەدێوەزمەبووەی خۆی، هۆشیاریی فێمینیستی بۆ ژنان هیچ دەردێک چارەسەر ناکات، بەڵکو هێڵی جیابوونەوەی ڕەگەزەکان زۆرتر لە یەکتر دوور دەخاتەوە. کاتێک لە زۆرینەی شوێنەکاندا ناوی کۆرسەکانی بەرگریکردنمان بەرگوێ دەکەوێت، دەبێت لەوە تێبگەین کە بەپێی ئەو سیستەمە ئەو ڕەگەزەی دەبێت خۆی بپاریزێت و بەردەوام لە خۆتۆکمەکردندا بێت، تا نەکا ڕەگەزی پیاو دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر، نەکا توندوتیژی بەرامبەر ئەنجام بدات، نەکا لەبەر ئەوەی ژنە لە شوێنەکانی کار و شوێنە گشتییەکان ناحەقی و جەوساندنەوەی بەرامبەر بکرێت.. هتد، ڕەگەزی ژنە. لەمەشەوە وا دەبینرێت کە ئەرکی هۆشیاریی و تێگەیشتن لە فۆڕمەکانی ستەمکردن ئەرکی ژنانە، وەکئەوەی پیاوان زۆر دەمێک بێت بەوە گەیشتبن. پیاوان دەمێکە بەوە گەیشتوون کە بوونی خۆیان نامۆببن و تەنیا دێوەزمەیەک بن، کە هەموو خەسڵەتەکانی ترس و تۆقین، تاوان و کوشتن و توندوتیژی تیایاندا کەڵەکە کراوە. پیاوانیش شان بەشانی ژنان دەبێت بەشدار بن لەو پڕۆسەی ڕەخنەکردنەی پیاوێتییدا، نەک ژنان بە تەنیا ئەو قورساییە بگرنە ئەستۆ، ئەم هەڵەتێگەیشتنە بووەتە لایەنێکی چێنراو لە زۆرێک لە تاکەکانی کۆمەڵگادا. بۆیە گرنگە ژنان و پیاوان و هەروەها نەوەی نوێش سەرلەنوێ پەروەردە بکرێنەوە بە پەروەردەیەک کە تێیدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە ڕۆڵی ژن و پیاو نەکرێت، کچانی چکۆلە بە خەسڵەتە خستنەپاڵدراوە ژنانەییەکان و کوڕانی چکۆلەش بەبێ پەرپرسیارێتی و توندوتیژییەوە گەورە نەکرێن.
پەراوێزەكان
[1]Waldmann2019: 30
[2]Haug 2010: 143
[3]Haug 2010: 143
[4]Luxemburg 1979: 412
[5]Marx 2004: 555
[6]Marx & Engels 2009: 43
[7]Hooks 1994: 323
[8]Firestone 1975:14
[9]Hooks 1994: 323
[10]Marx 2004: 635
[11]Fedirici 2012a: 77
[12]Fedirici 2012a: 78
[13]Fedirici 2012a: 78
[14]Barrett 1990: 137
[15]Marx 2004: 635
[16]Wichterich 2020: 143
[17]Wichterich 2010: 165
[18]Wichterich 2010: 165
[19]Federici 2012b: 15
[20]Dalla Costa 1976: 279
[21]Wichterich 2009: 3
[22]Kraemer et al. 2012 :31/ Berger 2008, S. 372
[23]König/ Jäger 2011: 147
[24]Landweer 1994: 140
[25]Butler 1994: 101
[26]Butler 1994: 104-105
[27]Kraemer et al. 2012 :31
[28]Barrett 1990: 221
[29]Firestone 1975: 10
[30]Barrett 1990: 225
[31]Landweer 1994: 140
[32]Kuster 2017: 7
[33]Kuster 2017: 8
سەرچاوەکان:
Barrett, Michèle (1990). Das Unterstellte Geschlecht. Umrisse eines marxistischen Feminismus. 2             Auflage. Argument. Berlin.
Butler, Judith (1994). Phantasmatische Identifizierung und die Annahme des Geschlechts. (S. 101-138). In Band: Institute für Sozialforschung (Hrg.) (1994). Geschlechterverhältnisse und Politik. Suhrkamp. Frankfurt am Main.
Dalla Costa, Mariarosa (1976). Die Produktivität der Passivität. Die unbezahlte Sklaverei als Grundlage für die Produktivität der Lohnsklaverei. (S.275-295) In: Menschik, Jutta (Hg.) (1976). Grundlagetexte zur Emanzipation der Frau. 1 Auflage. Pahl-Rugenstein. Köln.
Federici, Silvia (2012a). Caliban und die Hexe. Frauen, der Körper und die ursprüngliche Akkumulation. Mandelbaum. Wien.
Federici, Silvia (2012b). Aufstand aus der Küche. Produktionsarbeit im globalen Kapitalismus und die vollendete feministische Revolution. Kitchen Politics: Band 1. 1 Auflage. Edition assemblage. Münster.
Firestone, Shulamith (1975). Frauenbefreiung und sexuelle Revolution. Fisher Taschenbuch Verlag.
Haug, Frigga (2010). Briefe aus der Ferne. Anforderungen an ein feministisches Projekt heute. 1 Auflage. Argument. Hamburg.
Hooks, bell (1994). Feminismus – eine transformative Politik. (S. 323-337). In Band: Kaiser, Nancy (Hrg.) (1994). Selbst bewusst. Frauen in den USA. 1 Auflage. Reclam Verlag. Leipzig.
König, Tomke König / Jäger, Ulle (2011). Reproduktionsarbeit in der Krise und neue Momente der Geschlechterordnung. Alle nach ihren Fähigkeiten, alle nach ihren Bedürfnissen! (S.147- 164). In Demirovic´, Alex / Dück, Julia/ Becker, Florian/ Bader, Pauline (Hrsg.) (2011). VielfachKrise, Im finanzmarktdominierten Kapitalismus. VSA Verlag. Hamburg.
Kraemer, Klaus/ Korom, Philipp/ Nessel, Sebastian (2012). Kapitalismus und Gender. Eine Auseinandersetzung mit der kapitalismuskritischen Intersektionalitätsforschung. Berliner Journal für Soziologie. Berlin J Soziol 22:29–52 DOI 10.1007/s11609-012-0178-z. Online verfügbar:https://link.springer.com/content/pdf/10.1007/s11609-012-0178-z.pdf
Kuster, Friederike (2017). Mann – Frau: die konstitutive Differenz der Geschlechterforschung. In: Kortendiek, Beate et al. (Hrsg.) (2017), Handbuch Interdisziplinäre Geschlechterforschung, Geschlecht und Gesellschaft. Springer Fachmedien. Wiesbaden. Online verfügbar:https://link.springer.com/chapter/10.1007%2F978-3-658-12496-0_3
Landweer, Hilge (1994). Jenseits des Geschlechts? Zum Phänomen der theoretischen und politischen Fehleinschätzung von Travestie und Transsexualität. (S. 139-167). In Band: Institute für Sozialforschung (Hrg.) (1994). Geschlechterverhältnisse und Politik. Suhrkamp. Frankfurt am Main.
Luxemburg, Rosa (1979). Gesammelte Werke 1/1. Dietz Verlag. Berlin
Marx, Karl (2004). Das Kapital. Kritik der politischen Ökonimie. Ungekürzte Ausgabe nach der zweite Auflage 1872. Voltmedia. Paderborn.
Marx, Karl/ Engels, Friedrich (2009). Manifest der kommunistischen Partei. Anaconda. Köln.
Waldmann, Maximilian (2019). Queer/Feminismus und kritische Männlichkeit. Ethico-politische und pädagogische Positionen. Budrich UniPress Ltd. Opladen. Berlin. Toronto.
Wichterich, Christa (2009). Krisen, Kapital und Kosten. Ein feministischer Blick auf die globalen Krisen. in: Lunapark. Online verfügbar:http://www.femme-global.de/fileadmin/user_upload/femme-global/themen/globalisation/Krise_Luna2.pdf
Wichterich, Christa (2010). Geschlechteranalysen und – Diskurse in der Krise. (S. 164-187). In: PERIPHERIE Nr. 118/119, 30. Jg. 2010, Verlag Westfälisches Dampfboot, Münster.
Wichterich, Christa (2020). Covid-Kapitalismus, Körper und Care. (S. 143-145). In: FeminaPolitica – Zeitschrift für feministische Politikwissenschaft, 29(2). Online verfügbar:https://doi.org/10.3224/feminapolitica.v29i2.27
The post فێمینیزم یەکسان نییە بە فێمینیزم appeared first on ژنەفتن.
شاری فێمینیستی
شار، پانتایی و پێگەیەکی بێ هاوتایە بۆ دەرفەتەکان و ڕەهایی. لەم ڕۆژگارەدا زۆرێک لە خەڵکان لە شارەکاندا لەدایک دەبن و گەورە دەبن. یاخود دواتر بۆ ژیان، گەشت، خوێندن و کار بۆ شارەکان دەڕۆن. شار شوێنی کۆبوونەوە و بەریەککەوتنی کولتوورەکانە، شوێنێکە کە تۆوی ئایدیا و بیرۆکەکان لەوێدا دەچێنرێت. شارەکان لەبەر ڕەخساندنی هەلومەرج و توانستی پیشە جۆراوجۆر و جیاوازەکان و، دەرفەت و ئیمکانی سوودمەند بوون لە ئەزموونە کولتوورییەکان و فێربوونی جۆراوجۆر، فەزا و پانتاییەکە بۆ دەرفەتەکان و ئازادییەکان.
بەڵام دۆخی ئێستای شارەکان لە زۆربەی ناوچەکانی دنیادا بە جۆرێکە کە تیایدا پێداویستییەکان، دەرفەتەکان و ئازادییەکان ناهاوسەنگ و نادادپەروەرانە دابەش کراوە و دەست پێراگەیشتنی یەکسان پێیان  بوونی نییە. شار سەرچاوەی هاوشێوە و گونجاو لەگەڵ پێویستییەکانی تاک پێشکەشی هەمووان ناکات. ژنان، کەمینە سێکسواڵ و جێندرییەکان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، چینی کەم دەرامەت و پەراوێزخراوەکان بە بەراورد لەگەڵ پیاوانی سێسجێندەر لە چینی ناوەند بەرەو سەرەوە و لەگەڵ جەستەیەکی  ستاندارد و بەبێ پیویستی تایبەت، بە ئاشکرا خزمەتگوزارییەکی کەمتر و بە کواڵێتیەکی کەمتریان لەبەر دەستە.
شارێک کە لەنێویدا پێداویستی هەموو تاکەکان بەدەر لە دۆخی جەستەیی، نەتەوەیی، ڕەگەزیی، مەیلی سێکسی، باری دارایی، تەمەن و بەستێنی کولتووریی، لە دیزاین، پێکهاتە و بونیاد و بەڕێوەبردنیدا ڕەچاو بکرێت، شارێکی فێمینیستییە.
شاری فێمینیستی لە کوێیە و تایبەتمەندییەکانی چین؟
شارێک کە لەنێویدا پێداویستی هەموو تاکەکان بەدەر لە دۆخی جەستەیی، نەتەوەیی، ڕەگەزیی، مەیلی سێکسی، باری دارایی، تەمەن و بەستێنی کولتووریی، لە دیزاین، پێکهاتە و بونیاد و بەڕێوەبردنیدا ڕەچاو بکرێت، شارێکی فێمینیستییە.
شاری فێمینیستی کەس وەدەرنانێ و کەسیش پەڕاوێز ناخات. شاری فێمینیستی تایبەتمەندیەکی زیاتری لە ڕزگاربوون لە گێچەڵ سێکسییەکانی شەقامەکان هەیە. لە ڕاستیدا ئازادیی بنەڕەتی بۆ دەست پێڕاگەیشتنی دەرفەتەکان و سەرچاوە شارییەکان بە چاوپۆشین لە تایبەتمەندییە پارێزراوەکان وەک ڕەگەز، نەژاد، چین، توانایی جەستەیی، ئاژۆکی سێکسی دابین دەکات.
پشکی ژنان، کچان و کەمینە زایەند و جێندەرییەکان لە پێگەکانی شاردا:
کچان و پەلکەزێڕینەکان بەزۆری زۆر زوو و لە تەمەنێکی کەمدا ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە دەبێت لە فەزای شارەکاندا پارێزگاری لە خۆیان بکەن. ئەوان زۆر زوو لەوە تێدەگەن کە تەنیا ئامادەبوونیان لە شارەکاندا رووبەڕووی مەترسیان دەکاتەوە.
شۆکی یەکەمجارێک کاتێک کەسێک دەست لە جەستەیان دەدات، هەست کردن بە ترس، شەرمەزاری و تەریق بوونەوەیان لەوەی کە کەسێک بەدویان کەوتووە و، داوەری توندوتیژانەی ئەوانی دی کە بۆ هەموو ئەم ژانانە ئەوان بە خەتاکار دەزانن، هەمووان دەبنە هۆی ئەوەی کە کچان و پەلکەزێڕینەکان زوو لەگەڵ فەزایی شارەکاندا هەست بە نامۆیی بکەن. ئەم کەسانە ئەگەر ئەندامی گروپە وەدەرنراو و پەراوێزخراوەکانیش بن، زۆرتر و قوڵتر لەژێر مەترسی و جیاکردنەوەدان.
ئەو هەڕەشە بەردەوام و هەمەجۆرانەی کە بەرەوڕووی ژنانی گەنج و پەلکەزێڕینەکان دەبێتەوە، ئەم پەیامە بە ژنان دەگەیەنێت کە شار هی ئەوان نییە. ڕێ تێچوونی دەست تێوەردانی ڕێبواران کاتێک دەبینن ژنێک یاخود کەسێکی پەلکەزێڕینە لە شەقامدا رووبەڕووی ئازاردانێک دەبنەوە، زۆرکەمە. زۆرجار پۆلیس لە ئاست کەیسی ئازار پێگەیاندنیان کەمتەرخەمە و بەدوا داچوون دادوەریانە بۆ ئازاردەرەکان ناکات.
تەنیابوون لە گۆڕەپانەکانی شاردا بۆ ژنانن و کچان دەبێتە هۆی ئەوەیکە سەرنجی و چاوتێبڕینی بە ئازار بەرەوڕوویان ببێتەوە و ئەم جۆرە “سەرنجە نەویستراو بەبێ ڕەزامەندییە” هەستی ڕەهایی و پیاسەکردن و گەڕان و نەناسراوبوونیان لێ دەسێنێتەوە.
بەڵام سێکسیزم بوونی فەزای شار ڕەهەندی فیزیکیی ژینگەی دەستکردیشی هەیە. بۆ نموونە شەقامە تاریکەکان لە شەودا دەبێتە هۆی هەست کردن بە نائاسودەی لەلایەن ژنان و پەلکەزێڕینەکان، یاخود قەڕەباڵغ بوونی هۆکانی گواستنەوە گشتییەکان دەبنە هۆی ئەوەی ئازاردانەکان نەبینرێن. نەبوونی شوێنی گشتی ئەمن و پارێزراو بۆ حەسانەوەی ژنان و کچان لە شارەکاندا، دەبێتە هۆی ئەوەی تەنیا ئامادەییە لە شوێنێکی دیاریکراو و بە هۆیەکی دیاریکراو بەدەرە لە سەرگەرمی و پیاسەکردنیان و گەڕان.
کێن شارەکان بنیات دەنێن؟
پسپۆران، بنیاتنەران و نەخشەداڕێژان، شارەکان درووست دەکەن. بەڵام ئەم گروپانە بە زۆری لەبارەی کاریگەریی کۆمەڵایەتی دیزاین و نەخشەکێشانەکانیان و ڕەفتاری گروپە کۆمەڵاتییەکان، هیچ فێر نەکراون. پیشەسازی بنیاتنان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا لەژێر دەستی پیاوان لەگەڵ توانای جەستەی و دارایی دایە. کێشەی سەرەکی ئەوەیە ئێمە بە شێوەیەکی سرووشتی لە داڕشتن و دیزاین بۆ ئەزموونەکانی خۆمان دەگەڕێینەوە و کاریگەرین بە ئەزموونی ژیانیی خۆمانین. بەم پێیە لە نەبوونی پەروەردە و فێرکارییەکی هەمەلایەندا، ئەگەر گروپە جۆراوجۆرە کۆمەڵاتییەکان وەک ژنان و کچان و کەمینەکان نوێنەریان لە نەخشەدانان و بڕیارداندا نەبێت، ناتوانین دڵنیابین کە پێویستییەکانیان بۆ بەکارهێنان و دەست پێڕاگەیشتن بە مەیدان و گۆڕەپان و فەزاکانی شار لە  بەڕەێوەبردن و دیزاینی فەزای شار لەبەر چاو گیرابێت.
لە لایەکی ترەوە سوودی ئابووری و بەهرەی ماددی بەڕێوەبەرانی شاری دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم کەسانە لە خەرجکردنی بودجە بۆ هەمەلایەنەکردنی شار بۆ کۆمەڵ و گروپە جیاوازەکان خۆیان بدزنەوە.
باڵادەستی ئایدیۆلۆژی پیاوسالاری کە ژنان و کەمینەکان و پەلکەزێڕینەکان بەرەو فەزای تایبەتی دەبات و پیاوانی جیاڕەگەزخواز و سیسجێندەر بۆ فەزا گەشتییەکان، ئەمەش بەربەستێکیشە بۆ هاتنەئارای شارێک بێ ڕەگەز، پێداویستییەکان بە یەکسانی بۆ هاووڵاتییەکانی بخاتە ڕوو. شارەکان بەزۆری لەسەر بنەمای ڕێوشوێن و ڕیسای پیاوسالاری بنیاد و دیزاین دەکرێن و بەم شێوەیە هەمیشە پێویستی و مافەکانی کۆمەڵ و گروپگەلێک لە کۆمەڵگە لەبەر چاو ناگیرێت.
هەمەلاینە کردنی فەزای شار لە بری جیاکردنەوە
ئاسایش و ئاسودەیی لە گواستنەوەدا زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی کە دەست پێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکانی کار، پەروەردەیی و سەرگەرمی زیاتر دەکات و ناوچە جیاوازەکانی شار بەیەک دەگەیەنێت. ژنان و کچان و کەمینەکان کاتێک هەست بە نائاسودەی دەکەن دوور دەکەونەوە لە ڕۆیشتن بۆ فەزا تایبەتەکان یان لە کاتە تایبەتەکان. ئەمەش لە کاتێکدایە کە نابێت کەس ناچار بێت لەنێوان مافی هاتوچۆ بە ئازادانە و مافی هەست کردن بە ئاسودەیی یەکێکیان هەڵبژێرێت. کەواتە جیاکردنەوەی ناوچەکان کارێکی دروست نییە چونکە ئەم گروپانە لە شوێنە گشتییەکان بە دوور دەگرێت. لە ڕاستیدا لە بڕی چارەسەرکردنی بابەتە توندوتیژی و ئازارپێگەیەنەرەکان بەرانبەر بە ژنان و کچان، کەمینە و پەلکەزێڕینەکان، ئەوان لە شوێنێکی داخراو دەهێڵێتەوە و پاساو بۆ توندوتیژی دەهێنێتەوە.
هەر ئەمێستا کاتی گۆڕانکارییە!
لەمڕۆدا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لە شارەکاندا دەژین و، تا کۆتایی ئەم سەدەیە نزیکەی لە سەدا ٩٠ی دانیشتوان لە شارەکاندا نیشتەجێ دەبن. کەواتە ئەو بڕیارە نەخشەیی و دیزاینی و جێبەجێکاریانەی بۆ شارەکان دەدرێن، تا کۆتایی ئەم سەدەیە نزیکەی لەسەدا ٩٠ی خەڵکی دەخاتە ژێر کاریگەری.بۆ دادپەروەرانەتر کردنی هەلومەرجەکانی ژیان و دابەشکردنی سەرچاوەکان لە شارەکاندا لە ڕێڕەوەی گەشەسەندنی تۆکمە و پایەدار لە ساڵەکانی دادێ، کاتی گۆڕانکاری هەر ئا ئەمێستایە.
The post شاری فێمینیستی appeared first on ژنەفتن.