نامە Archives - ژنەفتن

تێپەڕاندنی خود و واقیعی باو لە ڕێی وێنەی شیعرییەوە
هەوڵ دەدەم وەک خوێنەرێک و بە گشتی لەبارەی شیعرتانەوە ڕوانینی خۆم بخەمە ڕوو، کە لە (A)ـەوە بۆ (Z) ناوتان دەنووسم: (ئاکام کەوسەری)، (ئارام حاجی)، (ئازاد بەهین)، (ئەحمەد مستەفا زەکی)، (بابانی شەن)، (بەشدار سامی)، (بڵند باجەلان)، (بڕیار محەمەد)، (چۆلی فایەق)، (دابان عەتار)، (داستان بەرزان)، (دیار لەتیف)، (ئیسماعیل سابیر)، (غەمگین بۆڵی)، (گۆران ڕەسووڵ)، (هەڵاڵە سوهرابی)، (هەرەس: ئەنوەر عەباسی)، (هێرۆ کوردە)، (ژاوێن شالی)، (ژیار ئەسوەد)، (کاروان حاجی)، (کارزان ڕەحمان)، (لازۆ ئازاد)، (ماردین ئیبراهیم)، (نارین ڕۆستەم)، (نەهرۆ جەرجیس)، (مستەفا موحسین جەلال)، (نەشمیل عەلی بەرزنجی)، (نەوا ئەمین)، (نەورەس محەمەد)، (ئومێد قەرەنی)، (پەخشان عەبدولڕەحمان)، (سەردار نۆڕێ)، (پێشەوا کاکەیی)، (پشتیوان عەلی)، (ڕابەر فاریق)، (ڕاهۆز کامەران)، (ڕەها ئەبووبەکر)، (ڕەشید مەحموود)، (ڕەزا عەلیپوور)، (ڕێبین ئەحمەد خدر)، (ڕۆژ هەڵەبجەیی)، (ڕزگار سوبحی)، (سایە قووغان)، (سایۆ ڕەجەب)، (سامان حەسەن)، (سندی ڕێشاخ)، (سۆران ساڵح)، (سۆران محەمەدەسوورە)، (سروشت نەوزاد)، (سۆما مەلا)، (سومەییە جەلال)، (شاخەوان ئەحمەد باپیر)، (شاڵاو حەبیبە)، (شانۆ بەکر)، (شەرمین وەلی)، (شکار محەمەد)، (شنە نووری)، (تەیب قادر)، (یوونس ڕەزایی)، (زاموا محەمەد)، (زانیار ڕەوا) و (زوڵەیخا کەریم).

دیارە من تەنیا شیعری ئێوەم خوێندووەتەوە، دەنا دەکرێت هیی دیکەیش هەبن و نەیانناسم. بە هۆی دۆخێکی تایبەتەوە ئاگام لە بەرهەمی هەمووان نییە. ددانی پێدا دەنێم ئەمە کەموکووڕییە لە مندا، بەڵام هیوادارم لە ئاییندەدا بتوانم پڕی بکەمەوە. سپاسی وەشانی (نووسیار)، دروستتر سپاسی (ئالان پەری)ی هاوڕێم دەکەم، کە خۆیشی یەکێکە لە شاعیرانی ئەم نەوەیە و هەندێکتانی پێ ناساندووم، بەوەی لە چاپکردنی بەرهەمتاندا درێغیی نەکردووە. لە هاوڕێیانی دیکەیشەوە نموونەی شیعرتانم پێ گەیشتوون و گفتوگۆمان لە بارەیانەوە کردوون. هەندێکیانم ڕاستەوخۆ لە خۆتانەوە بۆ هاتوون و سپاستان دەکەم. ئینجا کاتێ چەمکی (نەوە) بە کار دەهێنم، ئەوە بەکارهێنانەکە نەرمە، بەو مانایەی چێوەدار نییە، بەڵکوو توانای کشانی هەیە و دەشێت ڕووبەرەکە زۆر لەوە فرەوانتر بکرێت، تا هیی دیکەیش بگرێتەوە. ئەوەیش دەزانم، کە لە ڕووی تەمەنەوە کەموزۆر لە یەکتر دوورن، بەڵام مەبەستی من زیاتر ئەوانەتانن لە دوای نەوەی ڕاپەڕینەوە هاتوون، لە دوای ئەو نەوەیەی دەرکەوتنی هاوکاتی ڕاپەڕینە. هەبوونی جیاوازییش لە دەنگێکتانەوە بۆ یەکێکی دیکەتان، شتێکی سروشتییە، بگرە گرنگە، بەڵام من لێرەدا تەنیا ویستوومە ئاماژە بە ناوتان بکەم، دەنا کاتێ بگاتە ئەوەی بە جودا لە بەرهەمتان بکۆڵمەوە، ئەوە بابەتەکە دەچێتە ئاستێکی دیکەوە. ئەم ماوەیەم بۆ خوێندنەوەی شیعرتان تەرخان کرد، کە هەتانە تەنیا یەک نموونەیم دیوە و هەیشتانە کتێبی، بگرە زیاتر لە کتێبێکی. لە دۆخی پۆستمۆدێرندا، کە کات لەتلەت و لێکترازاوە، پێوەر و قاڵبەکان هەڵگیراون، مانا جێگیر و تەواو نییە، سنووری نێوان کات و شوێن سڕاوەتەوە، هەرەمەکان ڕووخاون و پایەکان نەماون، چەق بە لاوە نراوە و بێژمار ئاڕاستەی جیاوازجیاواز دەرکەوتوون، سەختە نەوەکان دەستنیشان بکرێن، بەڵام چەمکەکە بە کار دەهێنم، تا لەو ڕێیەوە تیشک بخەمە سەر خەسڵەتەکانی شیعرتان و بە گشتی جیاوازییەکانتان پێشان بدەم. لە پەراوێزی نامەکەیشدا بۆ چەمکەکە دەگەڕێمەوە و پتر لێوەی دەدوێم. کاتێ دەبینم ژمارەی خانمان لەسەر نەخشەی ئەمڕۆی شیعرماندا ڕووبەرێکی فرەوانی گرتووە، شادییەکی بێوێنە دامدەگرێت. دیارە ئەدەب بەر لەوەی پێوەندیی بە هەر شتێکەوە هەبێت، بە خۆیەوەی هەیە، کە لە ڕێی توخمەکانی ناوەوەیەوە پێ دەگات و لەوێوە لە بوونی خۆیمان ئاگادار دەکاتەوە، بەڵام ئەم ئەنجامە ئاماژەیەکە و پێم دەڵێت گۆڕانێک بەسەر تێگەیشتندا هاتووە، کە نێر وەک چەق نەماوەتەوە و بەشێکی دەستەڵاتەکەی لە دەست داوە. هەر بە ڕاستییش ئەم گۆڕانە کەموزۆر بە شیعری ئەمڕۆوە دیارە.

خۆشحاڵم بەوەی دەرفەت ڕەخساوە، تا ئەم نامەیە بۆ ئێوەی ئازیز بنووسم، لە کاتێکدا گەلێجار ویستوومە تیشک بخەمە سەر ئەزموونتان، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەو دەرفەتە، نەمتوانیوە. پێویستە ئەوە بڵێم، کە پێشتر لەبارەی شیعری (چۆمان هەردی)، (ئیدریس عەلی)، (حەمە کاکەڕەش)، (نارین ڕۆستەم) و (ڕێبوار سەعید)ـەوە نووسیومە. (مۆزەخانەی پۆستاڵ)ی (سروشت نەوزاد) نوێترین نموونەی ئەم نەوەیەتانە، کە خوێندبێتمەوە و هەر ئەویش وای کرد پڕۆژەی نووسینی ئەم نامەیە پێ بگات. لەو بارەیەوە بۆچوونی خۆمم دەربڕی و گوێیشم لە هیی ئەو گرت. دەبێت ئەوە بڵێم، کە پێوەندیی کەسێتیم لەگەڵ هەندێکتاندا هەیە و بە گشتی لەبارەی چەمکەکانەوە جیاواز دەدوێن. خەریکە لە پاڵ ئەو زمانە میلـلییەی ڕاستەوخۆ لە تێگەیشتنی گشتیی کۆمەڵگەوە وەرگیراوە و بۆ هەموو شتێک بە کار دەهێنرێت، بگرە وەک قاڵب لە دۆخە جیاوازەکاندا دەخرێتە گەڕ، زمانێکی دیکە دەردەکەوێت، کە هێزی تێپەڕاندنی هەیە و دەتوانێت لە هەر جووڵەیەکدا هیی دی بە دەست بهێنێت. ئەو زمانە دۆخێکی جێگیری نییە، بەڵکوو شپرزەیە و لە گۆڕانی بەردەوامدایە، کە شێوەی جیاوازجیاوازی لێ بەرهەم دێت.

ئەگەر لێرەدا دایەڵۆگێکم لەگەڵ دەقەکانتان دامەزراندووە، ئەوە تەنیا پێوەندیی بەو ئارەزووەوە نییە، کە بۆ بەگەڕخستنی ئەم کردەیەم هەیە، بەڵکوو دەقەکان خۆیشیان خاوەنی ئەو خەسڵەتەن و بانگهێشتی دنیاکەیانم دەکەن، کە دنیای ئاماژەیە. کاتێ دەق لە ڕێی دایەڵۆگەوە ئاستی شمەک جێ دەهێڵێت و لە ئاستی ئاماژەدا دەربڕینەکانی دەخاتە ڕوو، بە هەمان شێوە خوێندنەوە و ڕاڤەیش بەرەو ئەوە ئاڕاستە دەکات، کە دایەڵۆگی بن و ڕوو بکەنە نەزانراو. ئەوە هاوکاتی دەستهەڵگرتنە لەو بڕیارە پێشوەختانەی لە دنیای شمەکدا دەرکراون، بەوەی توخمەکان لە دنیای ئاماژەدا زیاتر لە ڕوویەکیان هەن و خۆیان لەو کردەیە (پرۆسێسە)دا ناسنامەیان پێک دەهێنن. کاتێ توخمەکانی دنیای شمەک بۆ وێنە دەگۆڕێن، ئەوە ناسنامە چەسپاو و مانا زانراوەکانیان فڕێ دەدەن، تا کۆمەڵێک مانای دیکە بە دەست بهێنن و بگەنە دنیای ئاماژە، بێ ئەوەی ئەوانە خۆیان بە کۆتا دابنێن، بەڵکوو لە هەر جووڵەیەکی تردا دەچنە ئاستی دیکە و شێوەی جیاواز بە خۆیانەوە دەگرن.

دەکرێت بڵێین یەکێ لەو خەسڵەتانەی بەرهەمی هەندێک لەم نەوە نوێیەیان پێ دەناسرێنەوە، ئەوەیە، کە ڕاستەوخۆ خۆیان دەرنابڕن، بەڵکوو بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەکانیان دەگەیەنن. لێرەدا گەیاندن بەو مانایە نییە، کە سەرچاوەیەک هەیە و پەیامی لێوە دەردەچێت، تا بگاتە کەسانێکی دیاریکراو، لە کاتێکدا سەرچاوەکان نەماون و پەیام بە مانا فەرهەنگییەکەی بایەخی خۆی لە دەست داوە، بەڵکوو ئەوەی هەیە، دایەڵۆگە، کە بە سروشت دژی دابەشکارییە و ڕێ نادات جەمسەرێک لە جەمسەرێکی دی باڵاتر بێت. بەشێکی زۆری ئەدەبی ئێمە، کە لێرەدا زیاتر مەبەستمان شیعرە، جەختکردنەوە بووە لەسەر حەقیقەتە بابەتییەکان. لە پێش ڕاپەڕیندا چەمکی وەک نەتەوە، شۆڕش، نیشتمان، چین و هیی دیکە زەق دەکرانەوە، لە نەوەی ڕاپەڕینەوە بە گشتی ئەم چەمکانە بزر دەبن، بەڵام ئەو تێگەیشتنە گۆڕانێکی گەوهەریی بەسەردا نایەت. زیاتر مەبەستم لای ئەو شاعیرە جەماوەرییانەیە، کە بوونەتە ناوی زەق، دەنا ئاڕاستەی جیاوازی شاراوە لە دەرەوەی ئەو ئاڕاستە فەرمییەدا هەمیشە دوور لە هەڵپەی مێدیا و قیژەی جەماوەر ئامادەییی خۆی پێشان داوە.

لای شاعیرە جەماوەرییەکان زمان بە شێوەی میکانیکی کار دەکات و پێشوەختە مانا ناسراوەکانی لێ بار کراون. ئەگەر زانیمان لەو سەردەمەدا دواڵیزم و پرینسیپی لێکچوواندن (principle of similarity) بەسەر تێگەیشتندا زاڵ دەبن و هزری میلـلی بەشێکی زۆری زمانی دەربڕینی ئەو نەوەیە دادەپۆشێت، سەیر نایەتە بەرچاومان، کاتێ گەیاندنی ڕاستەوخۆ (direct statement) لە ئەدەب بە گشتی و لە شیعر بە تایبەتدا دەبینین. ئەمڕۆ هەندێک لەو نەوە نوێیە ئەم ئاستەیان تێپەڕاندووە و پەنا بۆ ناڕاستەوخۆیی دەبەن. (ڤالێری)ی شاعیر پێی وایە شیعر زمانە لەناو زماندا، بەو مانایەی زمانێکی ڕاستەوخۆ نییە، کە دەربڕینێکی سەیرە، وەک ئەوە وایە لە کەسێکی ترەوە دەربچێت، نەوەک لەوەی دەدوێت، بۆ یەکێکی دیکەیش ئاڕاستە بکرێت، نەوەک بۆ خوێنەر.

بەگشتی شیعری ئەو شاعیرە جەماوەرییانە زیاتر کردەی لەبەرکردنی بە دوای خۆیدا هێناوە، نەوەک ڕاڤەی جیاواز، بۆیە سەیر نییە، ئەگەر دەبینین پێوەری داهێنان بۆ دەق، ئەوەیە، ژمارەیەکی زۆر لە بەریان کردووە، نەوەک چۆن لێکیان داوەتەوە، کە ئەو دەقانە خۆیان خەسڵەتی لەبەرکردنیان تێدا زاڵە و ڕاستەوخۆ شتە سادەکانیان دەربڕیون. بە مانایەکی دیکە، دەقەکە هەر لە بنەڕەتەوە لەناو زانراودا خۆی پێک هێناوە، زانراوی گەیاندووەتە خوێنەر و ئەو خوێنەرە خۆیشی بە دوای زانراودا گەڕاوە. ئەگەر لە دیدی (ئومبێرتۆ ئیکۆ)وە لێی بڕوانین، کە لە کتێبی (خوێنەر لە داستاندا)دا دەیخاتە ڕوو، ئەوە دەقی داخراو و خوێندنەوەی داخراو دەکەونە بەرانبەر یەکتر، بەو مانایەی دەقەکە خۆی ئەو زانیارییانەی گەیاندوون، کە خوێنەریش پێیان ئاشنایە. بە ئاسانی وەریاندەگرێت و لەسەر ئەوانەی خۆیدا کەڵەکەیان دەکات. ڕەخنەگرە میلـلییەکانیش، کە ئەمڕۆ هەم لە زانکۆکان و هەم لە دەرەوەی زانکۆکانیشدا ژمارەیان زۆرە، دەتوانن لە هەمان ئاستی زماندا بڵێن ئەو زانیارییانە چین و چەند گرنگن. وەک گوترا هەندێک لەم نەوە نوێیە ڕوانینی دیکەیان بۆ چەمکەکان هەیە و شێوازی دەربڕینیان گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لەبەر ئەوەیشە ئەمڕۆ دەرکەوتنی نووسەری مەزن، تاکەنووسەر، کەڵەنووسەر، ڕابەر، پێشەنگ و هیی دیکەی لەم بابەتە سەختە، کە تا نەوەی ڕاپەڕینیش دۆخەکە دەیتوانی ئەو هەرەمێتییە دروست بکات و لووتکە بە یەکێک بدات، تا ئەوانەی دی لە بنکی هەرەمەکەدا بهێڵێتەوە، تەنانەت بیانخاتە دەرەوەی هەرەمەکەیشەوە، بگرە هەرەمێتی بە ڕاستی لەگەڵ ڕاپەڕیندا زەق دەکرێتەوە.

شاعیرانی ئەم نەوەیە ئەگەرچی کۆمەڵێک خەسڵەتی هاوبەشیان هەن، بەڵام لەژێر ناونیشانێکی دیاریکراودا کۆ نابنەوە، بەڵکوو هەر یەکەی شێوازی تایبەتی خۆی هەیە. ئەو ئاڕاستە فەلسەفییانەی ڕەخنەیان لە دۆخی مۆدێرنیتی گرت، کە ڕەگیان بۆ (نیتشە) دەگەڕێتەوە، چەقەکانیان تێک شکاند، چەمکی ناسنامەیان دایە بەر ڕەخنەی توند و حەقیقەتەکانیان خستە بەردەم ڕاڤەی بێپسانەوەوە، تا فرەدەنگی و فرەڕەنگی بێنە کایەوە، بە شێوەیەک هەر تاکێک بە شێوازی خۆی زمان بخاتە گەڕ و ناسنامەی تایبەتی خۆی پێک بهێنێت. خەسڵەتی ئەو ناسنامەیەیش، ناجێگری و شپرزەیییە. هەوڵەکانی (فریدیناند دی سۆسێر)، کە لە کتێبی (خولێکی زمانناسیی گشتی: Course in General Linguistics)دا بەرجەستەن، بوونە دەروازەیەک بۆ ئەو ئاڕاستە زمانەوانی و سیمیۆلۆجیایانەی لە سەدەی بیستەم و دواتردا دەرکەوتن، بگرە زیاتر پەرەیان بە شێواز و شێوازناسی دا. لەم نێوەدا گەمەکانی زمان (language games) بایەخیان پەیدا کرد. گەمە لە دەرەوەی یاسا باوەکاندا بە ڕێوە دەچێت، بەو مانایەی بەپێی پلانی پێشوەختە ناکرێت، بەڵکوو لە دۆخی ئازاددا دەردەکەوێت و خۆی یاساکان دادەهێنێت. بۆ ئەوە نا، ببنە ڕێگری. نەخێر، بەو مەبەستەی زیاتر جۆشی پێ بدەن، کە هەر یاسایەک دەتوانێت بە دەیان شێوەی تر بگۆڕێت و یاسای هەر گەمەیەکیش لەوەی دیکەیان جیاوازە. ئەو گەمانە تەنیا کاتێ دێنە دی، کە دایەڵۆگ کردەکە دەباتە ڕێوە. وەک پێشتر گوتوومە ئەگەر دەقی ئەدەبی و فەلسەفی لە ڕێی گەمەی تایبەتی زمانەوە دەنووسرێن، ئەوە ڕاڤەیش هەر بە هۆی گەمەی تایبەتی خۆیەوە دەتوانێت نهێنییەکانیان بدۆزێتەوە و ببێتە گەواهیدەری هەبوونی جیاوازییەکانیان.

ئەمڕۆ شیعری داهێنەرانە نەک هەر پاشکۆی زانستە مرۆیی (Humanities) و زانستە سروشتییەکان (Natural Sciences) نییە، بەڵکوو لە ڕێی ئەو گەمەیەی زمانەوە دەتوانێت هاوکاتیان بێت و لە بەرانبەر پاوانخوازییەکانیاندا بەرگری بکات، کە دەکرێت بڵێین شیعر جیهانێکی سەربەخۆیە، بەڵام دابڕاو نییە و لەگەڵ دنیاکانی تر لە پێوەندیی دایەڵۆگیدایە. لێرەوە شیعر پەنا بۆ وێنە دەبات، بگرە بەبێ وێنە پێک نایەت. وێنەی شیعری تەنیا تێپەڕاندنی دراو و ئەنجامەکان (consequences)ی واقیع نییە، بەو مانایەی تەنیا ڕماندنی کەرەستەکانی ژیانی ڕۆژانە و داڕشتنەوەیان نییە لە ئاستی دیکە، لە دنیای ئاماژەدا، بەڵکوو تێپەڕاندنی هەر پێناسە و تێگەیشتنێکیشە، کە بۆ ئەو کەرەستانە خراونەتە ڕوو. لە شیعری ئەم نەوەیەدا وێنەی شیعری هاوکات و هاوشانی واقیعی ڕۆژانە نییە، بەڵکوو ئاستێکی دیکە و ئاڕاستەیەکی دیکەیە، کە بە بۆچوونی (بۆدریار)ی فیلۆسۆف ئەمڕۆ وێنە لەتلەتە، نە پێوەندیی بە واقیعێکی دیاریکراوەوە هەیە و نە بە ڕووداوێکی دیاریکراویشەوە، بەڵکوو لەچاوکردنەوەیەکی بێگەرد (pure simulacrum)ـە و خاوەنی توانای سەربەخۆی ناوەوەی خۆیەتی. بەو توانایەی واقیعێکی واقیعتر، یان هەرەواقیع (hyperreal) پێک دەهێنێت، کە ماناکانی لە واقیعێکی ڕەسەنەوە وەرناگرێت. پێچەوانەی ئەو ڕوانینە باوەی، گۆیە وێنە ڕەنگدانەوەی واقیعە، ئەوە لای ئەم فیلۆسۆفە وێنە خۆی پێکهێنەری واقیعە، بەڵام واقیعی خۆی. ئەگەر ئەو لەم ڕووەوە لە کتێبی (The Precession of Simulacra)دا چوار قۆناغی بۆ پێوەندیی نێوان وێنە و واقیع دیاری دەکات، ئەوە لە قۆناغی کۆتاییدا ئەو (هەرەواقیع)ـە پێک دەهێنێت، کە ئاماژەمان پێ کرد، بەوەی لێرەدا تەواو لە واقیع دادەبڕێت، بەڵکوو پێشیشی دەگرێتەوە، بەو مانایەی پێش ئەو شتانە دەکەوێت، کە پێشتر لە چاوی دەکردنەوە، بگرە نەخشە دەکەوێتە پێش واقیعەوە. بە دەربڕینێکی دی، نموونە پێش حەقیقەت دەکەوێت. ئەگەر ئەوسا وێنە هەوڵی دەدا لە چاو واقیع بکاتەوە، ئێستا خۆی بووەتە نموونەیەک و واقیع دەیەوێت لە چاوی بکاتەوە. لە داستانێکی (بۆرخیس)ی چیرۆکنووسدا ئیمپراتۆر دەخوازێت نەخشەیەکی وەهای بۆ بکێشن، کە تێکڕای ئیمپراتۆریەتەکەی لەسەر زەوی دابپۆشێت، بەو مانایەی نەخشە هێندەی خاکەکەی بێت و هەر گۆڕانێک بەسەر سنووریدا هات، بەسەر نەخشەکەیشیدا بهێنن، ئەنجام ئیمپراتۆریەت لە ناو دەچێت، بەڵام نەخشەکە دەمێنێتەوە. ئێستا وێنە بنەڕەتە، نەوەک واقیع. نەخشە ماوە و واقیع سڕاوەتەوە. واقیعەتی بەرزەوەکراو (Hyperreality) واقیعەتی ڕاستینەی گرتووەتە خۆی و سەختە لە یەکیان جودا بکەیتەوە. دەکرێت بگوترێت واقیع وێنەیەکی تەڵخی وێنەیە. وەک پارادۆکسێک ئەوە وێنەیە دەبێتە پێوەر بۆ ئەوەی، ئاخۆ واقیع چییە. ئایا ڕاستییە، یان ساختە؟ هەیە، یان نییە؟ سەختە لە جیهانی سیمۆلاکرادا بزانین چی واقیعە و چی خەیاڵ. ئەم دۆخە لە هونەریشدا ڕەنگی داوەتەوە، کە هەر (بۆدریار) خۆی لە کتێبی (پیلانگێڕیی هونەر : The Conspiracy of Art)دا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت چۆن ئەو هونەرە ملکەچی ڕووکەشی و پووچگەرایی بووە. دەستی لە ئێستاتیکای بەرهەمهێنەر هەڵگرتووە و ڕەواج بە ئێستاتیکای دروستکراو دەدات، بگرە هەر دژی ئێستاتیکایە (anti-aesthetics)، کە مانای وایە خۆی لەگەڵ تێگەیشتنە باوەکاندا گونجاندووە و ڕەخنەی بە لاوە ناوە. لە دنیای خۆیشماندا دەبینین چۆن ڕەخنەی میلـلی نووسینی سادەی ڕووکەش وەک داهێنان بە خوێنەر دەناسێنێت، بەو مانایەی وێنەیەکی ساختەی ئەو بەرهەمانە پێشانی جەماوەر دەدات. ئەم وێنەیە ئەم دەست و ئەو دەست دەکات. ئینجا تا زیاتری لە بەر بگیرێتەوە، پتر لە واقیعی خۆی دوور دەکەوێتەوە، بگرە واقیعەکەی هەر نامێنێت. فڵانە ڕۆمان، یان فیسارە شیعر داهێنانێکی بێوێنەیە. بەڵگە چییە؟ زۆری لێ فرۆشراوە. ڕەخنەگرێکی میلـلی کتێبێکی قەبەی فەلسەفە بە دەستەوە دەگرێت، گۆیە خەریکی خوێندنەوەیەتی، کە ئەگەر لێی بپرسیت لاپەڕەکانی سەرەتای باسی چی دەکەن، ڕەنگە (با نەڵێم لام ڕوونە) نەیزانێت، بەڵام وێنەکەی شتێکی دیکەی تەواو جیاواز بە جەماوەر دەڵێت. دەیەوێت لە ڕێی ئەو وێنە ساختەیەوە بیشارێتەوە، کە لە چ ئاستێکی زماندا دەنووسێت. ئەو وێنەیە نەک هەر دەبێتە واقیعێکی ساختەی سەربەخۆ و واقیعی ڕەسەنی خۆی دەسڕێتەوە، بەڵکوو دۆخێکی جێگیریش پێک دەهێنێت، بەو مانایەی ئەو نووسەرەمان وەها پێشان دەدات، کە هەمیشە خەریکی خوێندنەوەی فەلسەفەیە. ڕەخنەگری میلـلی و فەلسەفە؟ هەر هێندە ڕووداوێک دێتە پێشەوە، نووسەری جەماوەری خێرا ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا بە هەمان زمانی خەڵک لە بارەیەوە دەدوێت، چونکێ چاک دەزانێت جەماوەر بە گشتی وێنەی وێنەکەی دەبینن و گوتەکانی لێک نادەنەوە. وا ڕێک دەکەوێت نووسەر خاوەنی کۆمەڵێک وێنەی جیاواز بێت و ئەوانە بەپێی دۆخەکان پێشان بدرێن. دەکرێت هەر ئەوانەی پێت دەڵێن فڵانە نووسەر بەرهەمەکانی لەلایەن جەماوەرەوە زۆریان لێ فرۆشراون، ئەوەیشت پێ ڕابگەیەنن، کە داهێنەرێکە و لە ئاستێکی بەرزدا دەنووسێت، بە شێوەیەک هەموو کەس لێی تێناگات. واتە وێنەکان زۆرن و بەشی هەموو دۆخەکان دەکەن. دەتوانن هەر جارێ دانەیەکیان پێشان بدەن. لەم سێ دەیەی ڕابوردوودا کتێبگەلێک لەبارەی شیعرەوە دەرچوون، کە بەشی زۆریان دوور و نزیک پێوەندییان بەو بوارەوە نییە، بگرە مایەی پێکەنین و قاقالێدانن، بەڵام وەها وێنەیان کێشراون، کە گرنگن و بەبێ ئەوانە تۆ ناتوانیت شیعر بنووسیت، مەحاڵە لێی تێبگەیت و لە بارەیەوە بدوێیت. کتێب هەیە هەر ناونیشانەکەی پێت دەڵێت نووسەرەکەی بە زمانی ڕۆژانەی خەڵک نووسیویەتی، بەڵام وێنەکەی شتێکی دیکەی جیاواز دەردەبڕێت. لێرەدا تەنیا مەبەستم لە وێنەی بەرگی کتێبەکە نییە، بەڵکوو مەبەستم ئەو وێنە ساختەیەیشە، کە نووسەر بۆ خۆی کێشاویەتی و خستوویەتیە بەرچاوی جەماوەر.

دەگەینە ئەوەی بڵێین ئەمڕۆ وێنە لەوە دەرچووە بەپێی ڕوانینە باو و میلـلییەکان بخوێنرێتەوە، بەڵکوو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت دەخوازێت، کە لێرەدا ئەدەب کاتێ ئەم تێگەیشتنە باوە جێ دەهێڵێت و دەگاتە دنیای ئاماژە، دەبێتە خاوەنی ئەو توانایە و لە ڕێیەوە بە گژ دەستەڵاتەکەیدا دەچێتەوە، تا هەر بە هۆی وێنەی تایبەتی خۆیەوە ئەو جیهانە تێک بشکێنێت، کە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سەپاندوویانە. لە بەرانبەردا ئەوە دادەمەزرێنێت، کە هەمیشە ڕاڤە دەکرێتەوە. بە مانایەکی دی، ئەدەب بە گشتی و شیعر بە تایبەتی بە وێنەکانی خۆی لە دژی وێنە گشتییەکانی دەستەڵات دەجەنگێت، کە جەنگێکە، تێیدا فرەدەنگی، فرەڕەنگی و فرەڕاڤەیی ڕووبەڕووی تاکدەنگی، تاکڕەنگی و تاکحەقیقەت دەبنەوە. ئەو وێنەیەی هونەری داهێنەرانە دایدەهێنێت، خەسڵەتەکەی جیاوازە لە هیی ئەوانەی دەستەڵات لە ڕێی ڕاگەیاندنەوە دەیانخاتە ڕوو. ئەمەیش وا دەکات یەک مانا بە خۆیەوە نەگرێت، بەڵکوو فرەمانا و فرەڕەهەند بێت، چونکێ ناجێگیرە و لە بەردەم ڕاڤەی جیاوازدا کراوەیە. وێنەی شیعری بەوەدا تێپەڕێنراوی واقیعە، ئەوە زیاتر لە هیی واقیع بەرگەی شاڵاوی سیمۆلاکرا دەگرێت، بگرە هێزی هەیە واقیعی ڕاستینە دەربخاتەوە. ئەگەر ڕاگەیاندن ئەو کەرەستانە وەها پێشان دەدات، کە لە سەرووی واقیعەوەن، بۆ نموونە کاتێ ڕیکلامی بازرگانیی کۆمپانیایەک وێنەی چاویلکەمان بە شێوەیەک پێشان دەدات، لە چاومان گرنگتر و جوانترە، ئەوە شیعر بە شێوەیەکی هێندە جیاواز وێنەی ئەو چاوە دەکێشێت، هیچ هێزێکی دەرەوە نەتوانێت لە چێوەی بگرێت و لە یەک پێناسەدا کورتی بکاتەوە. دەکرێت بڵێین وێنەی شیعری لە ڕێی هێزی جەستەوە بەرەنگاری شاڵاوەکان دەبێتەوە، چونکێ جەستە ئەو ڕووبەرەیە، کە ساختەی تێدا ناکرێت، بگرە دەتوانێت بە گژ هەموو ساختەیەکیشدا بچێتەوە. کاتێ (کاروان عومەر)ی هونەرمەند بە گیانێکی (زەردەشتییانەی نیتشە) سەما دەکات، ئەوە لە ڕێی جەستەوە ژیان بە فرەوانییەکەی دەردەبڕێت، ئەو خودە تێک دەشکێنێت، کە دامودەستگە کۆمەڵایەتییەکان پێکیان هێناوە، تا بگاتە خودی ڕاستینەی خۆی، لە تاکڕەهەندەوە بۆ فرەڕەهەند دەپەڕێتەوە، بەوەی جەستە لە سەمادا شادی و تراجیدیا پێکەوە دەگرێتە خۆی، مادام (زەویی بوون)ی کردووەتە شانۆ و ویستی هێز دەیجووڵێنێت، ئینجا هەموو ئەو تێگەیشتنە باوانەی کۆمەڵگە تێدەپەڕێنێت و شتێکی جیاواز دەردەبڕێت، بۆیە ساختەی تێدا ناکرێت. ئەگەر بتەوێت لەبارەی هونەری سەمای ئەو هونەرمەندەوە بدوێیت، پێویستە سەما بکەیت، دەنا هەر شتێک بڵێیت، پێوەندیی بەوەوە نییە و لە ئاستی تێگەیشتنی باودا دەمێنێتەوە. وەک چۆن (کاروان عومەر) لەسەر شانۆ و لە ڕێی سەماوە خۆی دەردەبڕێت، شاعیری داهێنەر ئاوها لە دنیای ئاماژەدا وێنەکانی دەخاتە ڕوو، ئەو وێنانەی هێزی بەگژداچوونەی هەموو ساختەکارییەکیان هەیە، کە ئەوە ویستی هێزە و دەتوانێت هەر پێوەرێک تێک بشکێنێت، کاتێ تێگەیشتنی باوی کۆمەڵگە دەیسەپێنێت. ئەو شیعرەی بە سەما دەنووسرێت، خوێنەر بە سەما دەیخوێنێتەوە و بە سەمایش ڕاڤەی دەکات.

ئەگەر وێنەی شیعری لە جووڵەدا پێک دێت، بەوەی لە ڕێی جووڵەوە ئەو توخمە جیاوازانە بە دەست دەهێنێت، کە دەتوانن بەردەوامییەکەی مسۆگەر بکەن، ئەوە ئەو جووڵەیە خاڵێکی دیاریکراو ناکاتە ئامانج، بەو مانایەی دوورە لەوەی بڕیارێکی پێشوەختە هەڵیبسووڕێنێت، بەڵکوو لە سەرکێشیدایە و هەمیشە بەرەو نەزانراو ئاڕاستەیە، بۆیە شیعر ئەگەر ئەرکێکی هەبێت، ئەوە داهێنانی زمانێکی جیاوازە. ئەو زمانە بەوەدا بەرهەمی جیاوازییە، مانای وایە توانای بەرهەمهێنانی جیاوازییشی هەیە، کە ئەمە هاوکاتی تێپەڕاندنی خود و هەموو ئەو حەقیقەتانەیشن، کە ئەو خودەیان پێکەوە ناوە و هەڵیدەسووڕێنن. ئینجا مادام وێنەی شیعری قەوارەیەکی ئاماژەدارە و خەسڵەتێکی سیمبۆڵییانەیشی هەیە، بگرە فرەڕوو، فرەچین (multi-layered) و فرەڕەهەندە، ئەوە خۆی لە بەردەم ڕاڤەی جیاوازجیاوازدا دەبینێتەوە و لە هەر ڕاڤەیەکدا دۆخێکی دیکەی جیاواز لەوەی پێشووی پێک دەهێنێت، کە ڕێ نادات ڕاڤەکان بە تاکە حەقیقەتێکەوە پێوەست ببن، بۆیە ئاڵۆزیی خۆڕسک خەسڵەتی وێنەی شیعرییە، بەوەی ئاڵۆزی لێرەدا تێپەڕاندنی سادەیییە و لە کردەی زمانەوە پەیدا دەبێت، کە ئەو زمانە ڕووی لە نەزانراوە و لەو جووڵەیەیدا بەر توخمی جیاواز دەکەوێت. ئەگەر لە هەر دەقێکی داهێنەرانەدا توخمی سادەیی دێتە پێشەوە، ئەوە پێوەندیی بە کردەی تێپەڕاندنەوە هەیە، کە ئەو کردەیە هاوکاتمانە و بە بەرچاومانەوە ڕوو دەدات. بە مانایەکی دی، ئێمەی خوێنەر دەبینە بینەری تێپەڕاندنی سادەیی، وەک ئەوەی تۆ دەتوانیت ببینیت چۆن پەیکەرتاش لە بەرد پەیکەرەکان دادەتاشێت و شێوەی جۆراوجۆریان پێ دەدات.

وێنەی شیعری تێکشکاندنی دەستەڵاتی شاعیرە، کە ناهێڵێت بیرۆکەکانی ڕاستەوخۆ بە خوێنەر بگەیەنێت و بەسەریاندا بسەپێنێت، بەڵکوو ڕاڤەی بەردەوام وا دەکات شاعیر هەمیشە بکەوێتە بەردەم ڕوانینی جیاوازی خوێنەر و خۆیشی ببێتەوە خوێنەری دەقەکانی خۆی، وەک بڵێی خۆی بەرهەمی نەهێنابن، کە ئەم دایەڵۆگە ڕۆ دەچێتە دەقەکانی دواتری شاعیرەوە، بگرە بە هێزی ئەو دایەڵۆگەوە دەقی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بەو مانایەی بۆ ئاستی دیکە دەپەڕێتەوە و زیاتر دەست لە دەربڕینی باو هەڵدەگرێت. دەقی باو بەوەدا دایەڵۆگ دانامەزرێنێت، بەڵکوو لە بەر دەکرێت و پێیدا هەڵدەدرێت، ئەوە لەو دۆخەدا دەمێنێتەوە و هێز بە دەقەکانی دواتر نادات، بۆیە سەیر نییە، ئەگەر دەبینین ئەزموونی شاعیرێکی جەماوەری لە ماوەی چل ساڵدا گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.

فرەوانیی خەیاڵ بەندە بە هێزی تێکشکاندنی مانا زانراو و ناسراوەکانی واقیع، واتە تا شاعیر پتر ڕۆ بچێتە قووڵاییی شتەکانی ڕۆژانەوە و زیاتر لایەنە شاراوەکانیان بدۆزێتەوە، خەیاڵی پتر هەڵدەکشێت و وێنە شیعرییەکانی کاریگەرتر دەبن، چونکێ ئەو شتانە لە دۆخێکی دیکەی تەواو جیاوازدا پێشان دەداتەوە، کە دۆخی حەپەسان و سەرسامییە. دۆخێکە، تێیدا ڕووداو (Events) وەک خەسڵەتی سروشت و کردار (Actions) وەک خەسڵەتی مرۆڤ پێک دەگەن، بگرە دەتوێنەوە، کە جەستە و هەرپێنج هەستەکەی لەو کردەیەدا بەشدارن. لێرەدا مەبەست لە چەمکی قووڵایی، لایەنە نافیزیکییەکەیەتی، نەوەک لایەنە فیزیکییەکەی، بەو مانایەی ئاڕاستەیەک نییە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، بەڵکوو لە کۆمەڵێک ئاڕاستە پێک دێت و ڕوواڵایانە (arbitrarily) بە هەموو لایەکدا دەجووڵێن. لەو تەقینەوەیەدا وزەی نوێ بەرهەم دێت و مانای جیاوازجیاواز دەردەکەون. کەواتە خەیاڵ خۆیشی خاوەنی ناسنامەیەکی جێگیر نییە، بەڵکوو پێوەستە بەو کردەیەوە و لە گۆڕانی بەردەوامدایە، کە ئەمە دژی ئەو تێگەیشتنە تیۆلۆجییەیە، گۆیە ئیلهام بەهرەیەکە و خوداوەندەکان بەخشیویانە. شاعیر لە ڕێی خەیاڵەوە هەموو ئەو خڵتانە لەسەر ئەو غەریزە کێوێتییە سروشتییە لا دەدات، کە وەک (نیتشە) جەختی لێ دەکاتەوە شارستانیەت شاردوویەتیەوە و لەپێناوی بەهای ساختەدا سەرکوتی کردووە. بوونێکی بنەڕەتیی مرۆڤ پێک دەهێنێت و بە حەقیقەتی سەرەتایی لە سروشت (primal truth in nature) بەستراوەتەوە. ئەم غەریزەیە لە عەقڵ و هۆشیاری باڵاترە، لە خەوندا دەردەکەوێت، بەوەی خەون دۆخی ڕاستینەی غەریزە دەردەخات و ئەو غەریزەیەیش دەتوانێت لەگەڵ سروشتدا لەنگەری خۆی ڕابگرێت. بەم شێوەیە وێنەی شیعری تێپەڕاندنی سنووری عەقڵە و لە ئاستێکی باڵاتردا خۆی دەردەبڕێت.

دەگەینە ئەوەی بڵێین ئەرکی ئەدەب بە گشتی و شیعر بە تایبەتی دەرخستنی حەقیقەتەکان نییە، بەڵکوو تێکشکاندنی ئەو حەقیقەتانە و پایەکانیانە، بێ ئەوەی حەقیقەتی دی بخاتە شوێنیان، چونکێ دانانی هەر حەقیقەتێک، کۆتاییهێنانە بە دایەڵۆگ و دوورخستنەوەی ئەوەی ترە لەو پێوەندییەدا. وێنەی شیعری خاوەنی ئەو توانایەیە و لەو ڕێیەوە ڕووبەڕووی دەستەڵاتی حەقیقەتەکان دەبێتەوە، بۆیە ڕەخنەدۆزانی پۆستمۆدێرن، ئەوانەی ڕەخنەیان ئاڕاستەی دۆخی مۆدێرنیتی کرد، فەلسەفەیان لە شێوەی شیعر داڕشت، کە (نیتشە) لێرەدا نموونەیەکی دیارە. لەو فیلۆسۆفەوە ئەدەب بە گشتی و شیعر بە تایبەتی نەک هەر فەلسەفە لە داخراوی ڕزگار دەکات، بەڵکوو دەبێتە توخمێکی بزوێنەر بۆ کرانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی حەقیقەت. بەم شێوەیە ئەدەب مێژوویەکی دیکەی نافەرمی بۆ فەلسەفە دادەمەزرێنێت و هێزێکی گەورەتری پێ دەدات. (هایدیگەر) بە مەبەستی ڕاڤەی بابەتگەلی وەک دازاین (Dasein)، حەقیقەت و زمان، پەنا دەباتە بەر ڕاڤەی شیعر، کە ئەوانە توانایان هەیە بوون (Being) دەربخەن لەو کاتەی زانست و مێتافیزیکا لە ئاست دەرخستنیدا دەستەوستانن، بۆیە لەم ڕووەوە شیعری (هیۆڵدەرلین)، (تراکل)، (ڕیلكە) و ئەوانەی دی بە هانایەوە دێن.

(ڕێچارد ڕۆرتی)ی فیلۆسۆف لە کتێبی (فەلسەفە وەک شیعر)دا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، کە فەلسەفە شێوازێکە لە شێوازەکانی ئەدەب. ڕاستییەکەی فەلسەفە هەر شیعرە، بەو مانایەی نایەوێت وەڵامی کۆتاییی پرسیارەکان بداتەوە، مادام بەردەوامی خەسڵەتێکە و شیعری پێ دەناسرێتە… کاتێ فەلسەفە ئەو دۆخە باوە تێدەپەڕێنێت، کە تێیدا بە دوای حەقیقەتدا دەگەڕێت و دەیەوێت وەڵامی ڕاستەوخۆ بە پرسیارەکان بداتەوە، ئەوە بۆ دۆخێکی دیکە دەپەڕێتەوە، کە تێیدا چەمکی نوێ دادەهێنێت و ڕێ بە خەیاڵ دەدات خۆی گەمەکانی زمان بکات. بەوەدا خودی عەقڵ دەبێتە بەشێک لەو گەمەیەی زمان، ئەوە پێگەکەی دەڕووخێت و دەست لەوە هەڵدەگرێت بە دوای حەقیقەتی بابەتیدا بگەڕێت، کە لێرەوە زمان توانای هەیە بەردەوام شێوازی نوێی دەربڕین بدۆزێتەوە. ئەمە گۆڕینی هاوکێشەی (زمان بەرهەمی حەقیقەتە) بۆ (حەقیقەت بەرهەمی زمانە)، کە بە کردەی گەمەوە پێوەست دەکرێت و خەسڵەتی گەمەیش گۆڕینی یاسا چەسپاوەکانە. ئەمە وا دەکات شیعر پێبەندی کڵێشە و قاڵبەکان نەکرێت، بەڵکوو ڕووبەڕووی هەموو حەقیقەتەکان ببێتەوە، لە پێش هەموویانەوە ئەوانەی لە پێناسەی خۆیدا بەشدارن، بەو مانایەی ناشێت شیعر لەو چوارچێوەیەدا قەتیس بکرێت، کە بریتییە لە کێش و سەروا، لە وێنە و مێتافۆر، بەڵکوو دایەڵۆگێکی بەردەوامە و لەو ڕێیەوە توانای هەیە بە گژ هەموو داخراوەکاندا بچێتەوە.

ئەم نەوەیە پێچەوانەی نەوەکانی پێشوو پشتی بە سەرچاوەکان نەبەستووە، کە دەکرێت بڵێین نەوەیەکە، بەبێ سەرچاوە، بۆیە دوودڵی، ڕاڕایی، شپرزەیی، ناجێگری و هیی دیکە لە دەربڕینیدا هەن. کاتێ سەرچاوەکان لە ئارادان و لێیان وەردەگیرێت، ئەوە دڵنیایی و ئارامی دەبەخشن، نووسەر لەگەڵ واقیعی باودا ڕێک دەخەن، بەڵام نەبوونی سەرچاوە، پاشاگەردانیی لێ دەکەوێتەوە، کە دۆخێکە و تێیدا مرۆڤ بە دەربڕینی (سۆرێن کیەرکەگۆرد)ی فیلۆسۆف تووشی (سه‌ره‌سووڕه‌ی، یان ماخۆلانی ئازادی: dizziness of freedom) دێت، بەو مانایەی هیچ سەرچاوەیەک ئاڕاستەی ناکات و خۆی لە بەردەم ڕێیە جیاوازەکاندا دەدۆزێتەوە، کە هەڵبژاردنیان سەختە و کردەکە بە نیگەرانیییەکی بێسنوورەوە پێوەستە. ئەو نووسەرە بێسەرچاوانە زمانیان تێکشکاو و پارچەپارچەیە، کە ناعەقڵانی و نالۆجیکی خەسڵەتی ئەو زمانەن، بەو مانایەی شتەکان لە خەوندا ڕوو دەدەن، بەڵام دژی واقیع نین، بەڵکوو سنووری ئەو دووانە هەڵگیراون و توخمەکان ئازادانە لەو ڕووبەرەدا دەجووڵێن، بگرە بەر یەک دەکەون و وزەی تریان لێ بەرهەم دێت، بۆیە ناعەقڵانی و نالۆجیکی مانای فەرهەنگی تێک دەشکێنن، تا لە ئاستێکی دیکەی جیاوازدا خۆیان دابڕێژنەوە، کە پێناسە ناکرێن، بەڵکوو هەمیشە و بە شێوەی جیاواز لێک دەدرێنەوە. ئەو خودە تێکشکاو و لەتلەتە ڕێ نادات چەمکە گەورەکان (grand narrative) و لێکدانەوە گشتییەکان تێیدا بدوێن، کە ئەوانە بارگاوین بە دەستەڵاتە جۆراوجۆرەکان. ئەگەر واقیعی ڕۆژانە خۆی ئەمڕۆ لە بێژمار ئاماژە پێک هاتووە، ئەوە ناکرێت واقیعی دەق ئەو دڵنیایییە بگرێتە خۆی، وەک لە دەقی باودا دەیبینین، کە مژدە بە خوێنەر دەدات. زووزوو جەماوەر هەناسەی شادی هەڵدەکێشن و دەڵێن ئەو نووسەرانە قسەی ناو دڵی ئێمەیان کردووە.

(جیل دولووز)ی فیلۆسۆف پێی وایە پێوەندیی نێوان خود و بابەت شتێکی ئاسان و ڕوون نییە، بۆیە لە کتێبی (فۆڵد: لایبنتز و باروک: The Fold: Leibniz and the Baroque)دا چەمکی (Fold) بە کار دەهێنێت. چەمکێکە، کۆمەڵێک خەسڵەتی ئاڵۆز و پەنهان دەگرێتە خۆی، بەو مانایەی دەکرێت هەمیشە بنووشتێتەوە، پێچ بکاتەوە، بگۆڕێت و بجووڵێت، کە ئەو خەسڵەتانە وا دەکەن ناوەوە و دەرەوە ببنە یەک. بابەت لە چەند چینێک پێک دێت، نەوەک لە یەک چین. بە مانایەکی دی، هەر شتێک کۆمەڵێک چین و توێژی هەن. بەم شێوەیە تێکڕای توخمەکانی گەردوون (کات، شوێن، بیرۆکە و ماددە) لە یەک شت پێک هاتوون، کە ئەوانە ئەگەرچی وەها دێنە بەرچاو لێکدابڕاون، بەڵام پێکەوەن و لە ڕێی کردەی نووشتانەوە و پێچکردنەوەوە شێوەی سەربەخۆ وەردەگرن. (دولووز) لەم ڕووەوە دەڵێت فرەیی تەنیا ئەوە نییە بەشێکی زۆر دەگرێتە خۆی، بەڵکوو بە ڕێی جۆراوجۆریش دەچەمێنەوە، بۆیە بە ڕێگومکەی داینامیکی (dynamic labyrinth) ناوی دەبات، کە هێڵێکی ڕێک نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک هێڵن و بە هەموو لایەکدا دەبزوێن. هەر پارچەیەک بگریت، ئەوە تێکڕای گەردوون لە خۆ دەگرێت. بەم شێوەیە ڕێگومکە لە ماددە و بەشەکانیدا بەردەوامە و ناوەستێت. ئەگەر دەبینین لە دیدی (دولووز)دا واقیع لە کۆمەڵێک چین پێک دێت و بەپێی ئەو کردەیەی ڕێگومکەی داینامیکی دەچێتە پێشەوە، ئەوە دواڵیزمی (عەقڵ/جەستە)، (قووڵایی/ڕوو) خۆیان لە بەر ناگرن، چونکێ ئەوە هێزێکی گۆڕانکارییە و تێکڕای توخمەکان بەو ئاڕاستە جیاوازانەدا دەبات.

بەشێکی زۆری شیعری شاعیرە جەماوەرییەکان بریتییە لە دەربڕینی خودێکی سادەی یەکگرتوو، بۆیە زمان لە ئاستی زانراوی کۆمەڵایەتیدا دەمێنێتەوە و جەماوەر بە ئاسانی لێی تێدەگات، وەک چۆن ڕەخنەگری میلـلی بە خۆراکێکی چەوری دەزانێت. لەم جۆرە شیعرەدا کردەی ڕێگومکەی داینامیکی ونە، بەڵام پرینسیپی (سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی) زەقە، بەوەی هەموو شتەکان بەپێی کاتی فیزیکی دەچنە پێشێ و بیرۆکەی سادەی زانراو دەگەیەنن. بەگشتی شیعری ئەم نەوە نوێیە ئەم ئاستە سادەیەی تێپەڕاندووە. بەوەدا خود لە شیعری پۆستمۆدێرندا لەتلەتە، ئەوە کۆمەڵێک کەناڵی جیاوازی تێدا دەردەکەون و دەنگی جیاوازیش دەردەبڕن، کە دەشێت دژی یەک بن و بە ڕوونییش نەبیسترێن. پێوەندی بە دەنگی تری جیاوازەوە دەکەن و دەقئاوێزان (ئێنتەرتێکستواڵیتی) دەبێتە توخمێکی کاریگەر، کە هەندێجار خەسڵەتی گاڵتەئامێز دەگرێتە خۆی، بەو مانایەی پەنا بۆ شێوازی پارۆدی و ئایرۆنی دەبات، مادام ئاڕاستەکە لەگەڵ ڕوانینی دامودەستگە کۆمەڵایەتییەکاندا نایەتەوە. لەو پاشاگەردانییەدا پارداۆکس و لادان (Paradox and deviation) ڕێ نادەن زمان ڕاستەوخۆ ماناکان بگەیەنێت، بەڵکوو بە سروشتی خۆی تەقینەوە بەرپا دەکات و ئەو مانایانەی بەرهەم دێن، بە زۆر شێوە لێک دەدرێنەوە. تەقینەوە لە ئەدەبدا دۆخێکی کاتی نییە، کە تەنیا یەک جار ڕوو بدات، بەڵکوو داینامیکییە و بەردەوامە، بگرە ئەدەب بەبێ تەقینەوەی هەمیشەیی لە ئاستی زانراودا دەمێنێتەوە و دەبێتە گوتەی باوی خەڵک.

ئەوەی وا دەکات دەقێک بتوانێت بەردەوام پێوەندیی نوێ هەم لەگەڵ خوێنەری جیاواز و هەم لەگەڵ دەقی دیکەی جیاواز دابمەزرێنێت، پێکهاتەکەیەتی، بەو مانایەی سیمبۆڵ، مێتافۆر، داستان، میتۆلۆجیا، ئاستی جیاوازی دەربڕین و هیی دیکە دەگرێتە خۆی، کە ئەوانە دەبنە هۆی دروستکردنی دۆخێکی نالەباری ناجێگیر، دۆخی ڕاڕایی و شپرزەیی، کە لەو پاشاگەردانییەدا خراپتێگەیشتن دەبێتە توخمێکی گەوهەری. لە دەقی باودا نەک هەر خراپتێگەیشتن ڕوو نادات، مادام نووسەر لە ڕێی زمانی ڕۆژانەوە خوێنەر دەدوێنێت، بەڵکوو لێکتێگەیشتنێکی تەواویش لە نێوانیاندا دێتە دی، بەڵام لە دەقی شپرزەدا خوێنەر بە ناچاری پەنا دەباتە بەر ڕاڤەی تاکانەی خۆی، بەوەی سەرچاوەکان لە ئارادا نەماون، بێ ئەوەی بگاتە خاڵی کۆتایی و ئەنجامێکی ڕوون بە دەست بهێنێت. لێرەدا هەر دەق نییە لە خەون دەچێت، بەڵکوو ڕاڤەی دەقیشە، بەوەی خەون خۆی ون دەبێت و شوێنەوارە کاڵەکەی جێ دەمێنێت، کە ڕێ نادات لە شتێکدا کورتی بکەیتەوە و واقیعێکی ڕوونی لێ پێک بهێنیت، بەڵکوو تەنیا واقیعی تێکشکاو و ناتەواوی لێ دروست دەکرێتەوە، بە شێوەیەک ئەو ڕاڕایییە لە دروستکردنەوەیشدا ڕەنگ دەداتەوە و ناهێڵێت هیچ فۆرمێک بە کۆتا بزانیت. شوێنەواری خەون نە دەبێتەوە خەون و نە دەگاتە واقیعیش، بەڵکوو لەو نێوەدا بە سەرسامی دەمێنێتەوە. ئەگەر خەون تەنیا لە دنیای ئاماژەدا ڕوو دەدات، کە دنیای شمەکی تێپەڕاندووە، ئەوە ڕاڤەیش بە ناچاری دەچێتە ئەو دنیایەی ئاماژەوە، تا لەوێدا مامەڵە لەگەڵ توخمە ناڕۆشن و ئاڵۆزەکاندا بکات. ڕاستییەکەی شیعر باران نییە، بەڵکوو تەمە، کە یەکەمیان لە دڵۆپەئاوی گەورەی قورس پێک دێت و دەکەوێتە خوارێ، بەڵام دووەمیان پێکهاتەیەکی جیاوازی هەیە، دڵۆپەکانی وردن و کێشیان سووکە، بۆیە بە هەڵواسراوی دەمێننەوە. ناگەنە خاڵی کۆتایی و بە شێوازێک دەڕەونەوە، کە ناکرێت بە ڕوونی بیانبینیت. نە سەر بە ئاسمانن و نە سەر بە زەوییش، بەڵکوو خۆیان لە بۆشاییدا شوێنی تایبەتی خۆیان پێک هێناوە. لەگەڵ ئەوەیشدا شیعر تەمێکی جیاوازە و لە خەوندا ڕوو دەدات. ناهێڵێت ئاڕاستەکەی دیاری بکەیت، بەڵکوو کۆمەڵێک ئاڕاستەی هەن و هەمیشە دەتوانیت لێکیان بدەیتەوە. تەمی شیعر بۆ ئەوە دەڕەوێتەوە، تا دیسان و بە شێوازی دی پێک بێتەوە، کە ڕەوینەوە و پێکهێنانەوە دەبنە یەک کردەی بەردەوام و بە دۆخی جیاوازجیاوازدا تێدەپەڕێت.

ئەم پاشاگەردانییە لە فەلسەفەدا ئەپۆریا (Aporia)ی پێ دەگوترێت، کە لە زمانی یۆنانیدا بە مانای مەتەڵ، دۆخی حەپەسان و گرفت هاتووە، ئاماژەیە بۆ هەبوونی گومان و دوودڵی. دواتریش بە تایبەتی لای (دێریدا)ی فیلۆسۆف لە بواری (جیاوازی)دا بایەخی پێ دەدرێت، بەو مانایەی ناکرێت شتەکان یەکلا بکرێنەوە، بەڵکوو مانا دەتوانێت هەمیشە خۆی دوا بخات، تا بەردەوام ڕاڤە بکرێتەوە. ئەپۆریا ئاماژەیە بۆ ئەو کێشە و ململانێیانەی ناو هەر دەقێک، کە ناکرێت بە خاڵی کۆتایی بگەن و بانگەشەی چارەسەرکردنیان بکەین، چونکێ دژبەیەکیی گەوهەری (fundamental contradiction) لە خۆ دەگرن و لەسەر پارادۆکس دامەزراون. لە کتێبی (لەبارەی میواندارییەوە: Of Hospitality)دا چەمکی پێدان (giving) بە نموونە دەهێنێتەوە، کە تێیدا مانای شاراوەی وەک ماتەمینی (mourning)، بەخشین (forgiving) و میوانداری (hospitality) خۆیان حەشار داون، بەو مانایەی بوونی هەمان ئەو هەلومەرجەی دەبێتی (possibility)یانی پێک هێناوە، نابێتی، یان مەحاڵێتی (impossibility)یشیانی سەپاندووە، کە لێرەدا ئەو (دەبێت-نابێت: possible-impossible)ـە گرژییەکی سەرەکییە لە فەلسەفەدا. واتە ناکرێت بڕیاری کۆتایی لە بارەیەوە بدات. میوانداری دەتوانێت مەرجدار و بەبێ مەرجیش بێت، کە مەرجەکان دەگەنە ئەوەی میوان وەک بارمتە لێی بڕوانرێت، وەک ئەوەی پەناهەندە ناچار دەکرێت کۆمەڵێک دۆکیۆمێنت بخاتە ڕوو، هەندێک کۆنتراکت ببەستێت و چەند بەڵێنێک بدات، تا لە وڵاتێکدا وەربگیرێت و کۆمەڵێک سنووریشی بۆ دابنرێن، کە ئەمە وا دەکات چەمکی میوانداری بۆ گرفت بگۆڕێت و حەپەسانی لێ بکەوێتەوە. شیعری نوێی ئەم نەوەیە ڕووبەڕووی ئەو حەپەسانە دەبێتەوە. ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەکە ڕەواندنەوەی ئەو حەپەسانە نییە، بەڵکوو دەیەوێت قووڵتری بکاتەوە. (ژان لۆک نانسی)ی فیلۆسۆف و ڕەخنەدۆزی فرانسی لە کتێبی (بەرگریی شیعر: Resistance of Poetry)دا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، کە شیعر خەسڵەتی نەگەتیڤانەی هەیە، بگرە پێی وایە هەر خۆی نەگەتیڤە، چونکێ خاوەنی هێزی ڕەتکردنەوەیە و ناهێڵێت بگاتە مانا، کە هەر شتێکی وەک ڕێگە، ڕێڕۆ و هیی دیکە بە لاوە دەنێت، بۆیە مێژووی شیعر مێژووی ڕەتکردنەوەی بەردەوامە لەوەی بە هەر ژانرێکی ترەوە پێوەست بکرێت. شیعر دەگاتە قەراغی مانا، نەوەک مانا خۆی. مانا شتێکی ئاسان و بەردەست نییە، بەڵکوو عاسێیە، لەنێوان ئامادە و نائامادەدایە. تێپەڕاندنی خودییانەی زمان و مانایە، وەک بڵێی هەر خۆی مانا بێت. لە ئاستی هەموو داخران و سنووردانانێکدا بەرگری دەکات، بۆیە حەقیقەتی ئامادەکراو ناگوێزێتەوە، بەڵکوو ڕێ لە بەردەم ڕاڤەی بەردەوامدا چۆڵ دەکات، کە بەرگرییەکەیشی هەر بەو کرانەوەیییەوە بەندە. بەوەدا ناهێڵێت هیچ ڕاڤەیەک بیکاتە کۆتایی و لە چێوەی بگرێت، ئەوە هەمیشە بە ئازادی دەمێنێتەوە.

بەگشتی شاعیرانی نەوەی ڕاپەڕین بایەخێکی گەورە بە خود دەدەن، بەو مانایەی خود دەکرێتە چەق و هەموو شتەکانی بە دەوردا دەخولێنەوە. دروستترە بگوترێت پشتیان بە تێگەیشتنی باو بەستووە و ڕێی تاکانەی خۆیان نەگرتووەتە بەر، تا لە بەرانبەر حەقیقەتی بابەتیدا هیی تایبەتی خۆیان پێک بهێنن، بۆیە جەخت لەسەر ئەو حەقیقەتانە دەکەنەوە، کە دامودەستگە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمیان هێناون و ڕەواجیان پێ دەدەن. کاتێ شاعیری جەماوەری لەو خودەوە دەڕوانێتە چەمکەکان و لێیانەوە دەدوێت، هەر ئەوانە دەگەیەنێتەوە وا ئەو خودە لە ڕێی میکانیزمی هێزەوە کۆی کردوونەتەوە. ئەو خودە کۆگەی بەرهەمەکانی دەستەڵاتە، بگرە دەستەڵاتەکان پێکیان هێناوە و هەر هیی خۆیانە. بە مانایەکی دی، ئەو نووسەرانە بەرماوەی دەستەڵاتەکان دەردەبڕن، بۆیە زمان وەک گوترا ڕاستەوخۆیە و لە ڕێی گەمەوە نەهاتووە. ڕەخنەی میلـلییش هەر لەم چەقبەستنەدا چاوی هەڵهێناوە و دەستی بەسەر بەشێکی زۆری بیرکردنەوەی نووسەرانی ئەم نەوەیەدا گرتووە. پێچەوانەی ئەوەی (نانسی)ی فیلۆسۆف دەیڵێت، کە شیعر خاوەنی توخمی بەرگرییە و ناهێڵێت هیچ خوێندنەوەیەک سنووری بۆ دابنێت، ئەوە بە گشتی شیعری شاعیرە جەماوەرییەکان وەها نووسراوە، کە ڕەخنەی میلـلی لە چەند گوتەیەکی نەستەقدا کورتی بکاتەوە و بە هەمان زمانی ڕۆژانە لێوەی بدوێت. (دولووز) پێی وایە ئەرکی فەلسەفە بریتییە لە داهێنانی چەمک، نەوەک لە بڕیار و حوکم، لە کاتێکدا شیعری جەماوەری و ڕەخنەی میلـلی بە گشتی خاڵێکیان دەستنیشان کردووە، تا بە ئاسانی پێی بگەن. ئەگەر شیعری ئەم نەوەیە وەک هیی نەوەی ڕاپەڕین هێندەی بایەخ پێ نادرێت، ئەوە بەشێکی پێوەندیی بەوەوە هەیە، کە لە ئاماژە پێک هاتووە و ڕەخنەی میلـلی لە ئاست خوێندنەوەیدا دەستەوستانە.

کاتێ (فۆکۆ) لە کتێبی (ئارکیۆلۆجیای زانین)دا دەڵێت: (لێم مەپرسن من کێم و داوایشم لێ مەکەن وەک خۆم بمێنمەوە)، ئەوە دەیەوێت بڵێت ئەم خودە شتێکی جێگیر نییە، تا خاوەنی ناسنامەیەکی چەسپاویش بێت، بەڵکوو لەتلەت و تێکشکاوە. بەرهەمی گوتار و دەستەڵاتە. لە کتێبی (سیستەمی شتەکان)دا ئەوە دەردەبڕێت، کە ئەمڕۆ تەنیا دەکرێت لە بۆشاییدا بیر بکەینەوە، ئەو بۆشایییەی لە ئەنجامی نەمانی مرۆڤەوە دێتە دی، کە ئەمە نە کەموکووڕی پێشان دەدات و نە درزێکیشە، تا پڕ بکرێتەوە، بەڵکوو بەبێ کەم و زیاد پووکانەوەی فەزایەکی دیاریکراوە، کە ئەنجام ڕێ دەدات سەرلەنوێ بیر بکەینەوە. لە کتێبی (جینیالۆجیای زانین)دا ئەویش وێنەی (نیتشە) پێ لەسەر چەمکی ڕوو (surface) دادەگرێت و قووڵایی بە لاوە دەنێت، بەو مانایەی حەقیقەت ئەوەیە، کە هەیە، هاوچەرخمانە و لەگەڵیدا دەژین، دەنا نە جێگیرە و نە نەمریشە، بگرە لە گۆڕانی بەردەوامدایە و بەندە بە هەلومەرجی ژیانمانەوە. بە مانایەکی دی، ئێمە و ئێستا پێکەوەین، کە ئەو ئێستایە مەڵبەندی کێشە و ململانێکانە. لەم کردەیەدا خود پێک دێت، دەنا شتێکی ڕەسەن نییە، بەڵکوو بە کۆمەڵێک تۆڕی زانین و دەستەڵاتدا تێدەپەڕێت، کە ئەوانە نەک هەر پێکی دەهێنن، بەڵکوو هەڵیشیدەسووڕێنن. ئەوسا گوتمان بە گشتی شیعری ئەم نەوەیە بە بەرچاومانەوە دەنووسرێن و گەشە دەکەن، چونکێ کردە (پرۆسێس)ی تێپەڕاندنی خود و تێکشکاندنی ناسنامەی چەسپاو دەگرنە خۆ، کە ئەم کردەیە هاوکاتی کردەی پێکهێنانی خودی تاکانە و ناسنامەی تایبەتە. شیعری ئەم نەوەیە بە گشتی لە بۆشاییدا خۆی دەردەبڕێت، نەوەک لە ڕێی ئەو تێگەیشتنەی دامودەستگە کۆمەڵایەتییەکان سەپاندوویانە.

ئەگەر بە گشتی سەرچاوەی نەوەی حەفتاکان و هەشتاکان ئایدیۆلۆجیای دیاریکراو بوو، ئەوە هیی ناوە دیارەکانی ڕاپەڕین، ئایدیۆلۆجیای نادیاریکراوە، بەو مانایەی ڕاستەوخۆ لە ئایدیۆلۆجیایان وەرنەگرتووە، بەڵکوو شوێنەواری ئەو ئایدیۆلۆجیایە لە تێگەیشتن و زمانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، کە ئایدیۆلۆجیا لە ڕێی دامودەستگە کۆمەڵایەتییەکانەوە گەیشتووەتە جەماوەر، بگرە بە دەربڕینی (فۆکۆ) خودی ئەو جەماوەرەی پێک هێناون و ئەو نووسەرانەیش لەوانەوە وەریانگرتووە، تا جارێکی دیکە بیڕازێننەوە و پێیان بگەیەننەوە. واتە هەمان تێگەیشتن و زمانی باو لە دەقدا دەردەکەونەوە. لێرەدا شیعر لە جیاتیی ئەوەی یۆتۆپیای تایبەتی خۆی پێک بهێنێت، کە هاوواتای خەیاڵی بێسنوورە، تا لە ڕێیەوە بە گژ ئایدیۆلۆجیادا بچێتەوە، وەک (پۆول ڕیکۆر)ی فیلۆسۆف دەریدەبڕێت، ئەوە دەبێتە بەشێکی جودانەکراوەی ئایدیۆلۆجیا. ئایدیۆلۆجیا تەنیا لە شێوەی سیاسەتدا خۆی دەرناخات، بەڵکوو لە کۆمەڵێک شێوەی تردا دەردەکەوێت، کە لای (باختین) هێندەی کۆمەڵایەتییە هێندە سیاسی نییە. هەبوونی ئایدیۆلۆجیا گرنگە، کاتێ لە بەرانبەریدا یۆتۆپیا هەیە و ئاستەکانی تێدەپەڕێنێت، دەنا کاتێ شاعیر پەنا بۆ ڕازاندنەوەی واقیع دەبات، ئەوە جەخت لەو ئایدیۆلۆجیایە دەکاتەوە وا ئەمڕۆ زاڵە و تێگەیشتنی خەڵکی داپۆشیوە. توخمی ڕازاندنەوە (flowery)، کە هیی سەدەی حەڤدەمە و دراوەتە بەر ڕەخنەی توند، خاڵێکی زەقە بەسەر ڕووی شیعری شاعیرە جەماوەرییەکانەوە، تەنانەت بواری ڕەخنەیشی گرتووەتەوە، کە ڕەخنەی میلـلی لەم سێ دەیەی ڕابوردوودا دەستی پێوە گرتووە، بەوەی ئاسانە و دەتوانێت لە هەموو دۆخێکدا بیخاتە گەڕ. ڕازاندنەوە بریتییە لە هەڵچنینی چینی دیکە لەسەر ئەوەی هەیە، بگرە بەرگرییە لە مانەوەی دەستەڵاتەکەی. ئەمە تەنیا پێوەندیی بە شیعرەوە نییە، بەڵکوو هەموو بوارەکانی دیکەیشی گرتووەتەوە. وەک گوترا ڕەخنەی میلـلی هەر خۆی بەرهەمی ئەم کردەیەیە. بەشێکی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بە هۆی کردەی ڕازاندنەوەوە بە ڕێوە دەچن. بۆ نموونە ئەگەر چەمکی (دەق)، (خوێنەر)، (خوێندنەوە)، (زمان)، (نووسەر) و هیی دیکە لە فەلسەفەدا ڕووبەڕووی پرۆبلەماتیكی گەورە بوونەتەوە و بە کۆمەڵێک شێوەی جیاواز لێک دراونەتەوە، بگرە چەندان ڕێبازی ئەدەبی و هونەرییان بە دوای خۆیاندا هێناوە، ئەوە ڕەخنەگری میلـلی بە زمانی ڕۆژانە وەسفیان دەکات و دەیانڕازێنێتەوە. شیعری شاعیری جەماوەرییش هەر لەو ڕوانگەیەوە دەنووسرێت. لێرەدا مەبەستی شاعیر و ویستی خوێنەر پێک دەگەنەوە، بەوەی ئەو شتەی یەکەمیان دەیگەیەنێت، لای دووەمیان ناسراوە، کە لێرەدا توخمی خەیاڵ بۆ شمەک دەگۆڕێت، بەو مانایەی دەبێتە شتێکی بەرجەستە و لەلایەن جەماوەرەوە داوا دەکرێت. شاعیری جەماوەری بە قاڵب دایدەڕێژێت و داواکەیان بە جێ دەهێنێت. لای ئەم نەوەیە شتەکە بە گشتی جیاوازە. مەبەستی شاعیر لەناو ئەو حەپەسانەدا ناڕۆشنە، بەوەی لە سەرچاوەیەکی دیاریکراوەوە پێی هەڵنەگرتووە، تا لای خوێنەر بە ئاسانی بناسرێتەوە و خێرا وەریبگرێت. بەگشتی توخمی ڕازاندنەوە لە شیعری ئەم نەوەیەدا گوم دەبێت و مێتافۆر شوێنی دەگرێتەوە، کە ئەو توخمە لە بەردەم ڕاڤە جیاوازەکاندا کراوەیە. لای نەوەی ڕاپەڕین دەق ڕووبەرێکی سنووردارە و هیی نووسەرە، کە لە ڕێی زمانێکی ڕوونەوە خوێنەر بانگهێشتی ئەو شوێنە دەکرێت، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا ماناکان وەردەگرێت، بەڵام لەم نەوە نوێیەدا دەق نەک ڕووبەرێکی بێلایەنە، بەڵکوو لە ڕێی دایەڵۆگەوە پێک دەهێنرێت، کە ئەو دایەڵۆگە هەم لەگەڵ شاعیر، هەم لەگەڵ دەق و هەم لەگەڵ خوێنەریشە، بگرە دایەڵۆگ هەرسێکیان لە ڕووبەرێکی نافیزیکی (Non-physical entity)دا پێک دەگەیەنێت. لەبەر ئەوەیشە لەگەڵ هەر خوێندنەوەیەکی جیاوازدا سنووری دەکشێت، بگرە خوێنەری ڕاڤەکەر مانا بەو ڕووبەرە دەدات. بەگشتی نەوەی ڕاپەڕین نەک هەر دەست بە تاکحەقیقەتەوە دەگرێت، بەڵکوو هەوڵی زۆر دەدات پێشانی بدات لە گەیاندنی ئەو حەقیقەتەدا دەستپاکە و لێی لا نەداوە، بۆیە وەک گوترا پەنا بۆ زمانێکی ڕوون دەبات و بە شێوازی ئاسانیش مانا زانراوەکان دەگەیەنێت. لێرەدا دەق نە لە ئەزموونێکی تایبەتەوە دێت و نە ئەزموونێکی تایبەتیش دادەمەزرێنێت، تا جیاوازییەکانی دەرببڕێت، بۆیە سەیر نییە، ئەگەر هەندێک شاعیری نەوەی ڕاپەڕین لە گفتوگۆکاندا بە هەمان زمانی باوی کۆمەڵگە لەبارەی شیعرەوە دەدوێن، کە گوتەگەلی گشتین و جەخت لە ئەزموونی کۆ دەکەنەوە، نەوەک ئەزموونی تایبەت و جیاوازی خۆیان. بە خوێندنەوەی خۆم هیچ سەردەمێکی ترمان نییە هێندەی سەردەمی نەوەی ڕاپەڕین تێیدا نووسەران بە گشتی هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی جەماوەریان دابێت، بۆیە سنووری زمانی ڕۆژانە و هیی نووسین سڕاوەتەوە، بەو مانایەی نووسین نەک هەر هەوڵی بەرهەمهێنانی جیاوازیی نەداوە، وەک ئەوەی (دێریدا) پێی لەسەر دادەگرێت، بەڵکوو ویستوویەتی ئەو جیاوازییانەیش نەهێڵێت، کە بە سروشتی خۆیان هەن و پێوەندییان بە خەسڵەتی کردەی نووسینەوە هەیە. تێگەیشتنی باو و زمانی میلـلی لەم نەوەیەدا بە شێوەیەک زەق دەبنەوە، کە نووسین دەگەیەننە ئاستێک، هیچ شتێکی نوێ لە نووسەر ناخوازێت، بەڵکوو کڵێشەیەکە و دەتوانێت بە کاری بهێنێت. بۆ ئەوەی لەبارەی هەر چەمکێکەوە بدوێیت، پێویستت بەوە نییە دایەڵۆگ دابمەزرێنێت و بە دوای نهێنییەکانیدا بگەڕێیت، بەڵکوو گرنگە مەکینەی وەسفت هەبێت و لە هەر دۆخێکدا بیخەیتە گەڕ، تا بە زمانی ڕۆژانەی خەڵک شتەکانت بگەیەنیتە جەماوەر، کە هەر هیی خۆیانن.

بونیادگەران ئەوەیان خستە ڕوو، کە دەق ڕەنگدانەوەی ڕایەڵە مێژوویی، کۆمەڵایەتی، کولتوورییەکانی دەرەوەی نییە، تەنانەت لایەنی دەروونییشیان بە لاوە نا، بەڵکوو پێیان لەسەر ئەوە داگرت، کە دەق قەبارەیەکی زمانەوانیی سەربەخۆیە و لە ڕێی بەریەککەوتنی توخمەکانی ناوەوەیەوە ماناکانی دەخاتە ڕوو. بەم شێوەیە زمان بریتی نییە لە ئامرازێک بۆ گەیاندن، بەڵکوو سیستەمێکی سیمبۆڵییە و مانا لە توخمی جۆراوجۆر پێک دەهێنێت، بە شێوەیەک زیاتر لە ڕاڤەیەک بۆ هەر یەکێ لەو دراو و ئەنجامانە بکرێت. مانا شتێکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو توانای کارلێکی بەردەوامی هەیە و ئامادەیە لە هەر بەریەککەوتنێکی تردا، بگۆڕێت و هیی نوێ بەرهەم بهێنێت. کاتێ سەرچاوەکان لە ئارادان و نووسەر لە بەرچاویان دەگرێت، ئەوە هەر ئەوە بەرهەم دێنێتەوە، کە لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا هەن و ناسراون.

ئەگەرچی مانای چەمکی (نەوە)م خستە ڕوو، بەڵام لەم پەراوێزەدا هەوڵ دەدەم هەندێکی تر لەو بارەیەوە بنووسم. پێم وایە ئەو واقیعەی شاعیرانی دوای نەوەی ڕاپەڕینی تێدا دەرکەوتوون، کە من بە (نەوەی بێسەرچاوە) ناویان دەبەم، زیاتر لە هیی پێشوو تێکشکاو، لەتلەت و شپرزەیە، کە ئەوانە خەسڵەتی دنیای پۆستمۆدێرنن. بە مانایەکی دی، نەک هەر واقیعێکی یەکگرتوو و هاوڕێک نییە، بەڵکوو لە بێژمار واقیعی جیاوازیش پێک هاتووە، کە ئەمە وای کردووە شاعیران کەمتر لە یەک بچن، بۆیە ئەگەر بمەوێت بەرهەمیان بخوێنمەوە و ڕاڤە بکەم، پێویستە بەلاوەنانی سەرچاوە و دامەزراندنی دایەڵۆگ وەک دوو خاڵی گەوهەری لە بەرچاو بگرم، بەو مانایەی هەر کاتێ لە ڕێی سەرچاوەکانەوە هەوڵی خوێندنەوەی بەرهەمیان بدەم، ئەوە ناتوانم وردەکارییەکانیان ببینم، کە لە ئاماژەی جیاوازجیاواز پێک هاتوون، بۆیە تەنیا دایەڵۆگ دەمگەیەنێتە ئەو ڕووبەرە پەنهانانە، بەوەی دایەڵۆگ بە سروشتی خۆی ڕووی لە نەزانراوە و توانای هەیە هەموو توخمەکان بە جووڵەی خۆیەوە پێوەست بکات. دایەڵۆگ توخمە گرنگ و بزۆکەکەی دنیای پۆستمۆدێرنە، کە ئەگەرچی ڕەگی لانی کەم بۆ فەلسەفەی یۆنانی دەگەڕێتەوە، بەڵام لای (هایدیگەر) دەچێتە ئاستێکی دیکەی جیاوازەوە، بەوەی پێی وایە ئێمەی مرۆڤ هەر خۆمان دایەڵۆگین و بوونمان لەسەر زمان دامەزراوە، لە کاتێکدا زمان خۆی لە ڕووی مێژوویییەوە لەسەر دایەڵۆگدا جێگیر دەبێت. کەواتە هەر ئەوە نییە ڕوویەک لە ڕووەکانی بەکارهێنانی ڕۆژانەمانە، بەڵکوو زمان تەنیا کاتێ دەتوانێت ڕەسەن بێت، کە دایەڵۆگییە. بەم شێوەیە لای ئەو فیلۆسۆفە دایەڵۆگ هەم بێدەنگییە و هەم گوتن، کە بۆ دەرخستنی شاراوەکانی خودمان، پەنای بۆ دەبەین. بە مانایەکی دی، زمان ئەوە دەردەبڕێت، کە مێتافیزیکا دەستەوستانە لە دەربڕینیدا. هەر ئەمە کردەی کرانەوەیشە بەسەر ئەوانەی تر و بووندا. (گادامەر) لەوەیش تێدەپەڕێت و دەگاتە ئەوەی بڵێت دایەڵۆگ چالاکییەک نییە، ئێمە بیکەین، بەڵکوو هەر خۆی مەرجی سەرەکیی بوونمانە. تێگەیشتنمان بە دایەڵۆگەوە پێوەستە، کە تەنیا لە ڕێیەوە لە خۆمان، لە دنیا و لەوانەی تر دەگەین. لای (باختین) دایەڵۆگیزم بەرهەمهێنەری مانایە، کە لە ڕێی بەریەککەوتنی دیدگە و دەنگە جیاوازەکانەوە پێک دێت. زمان و هۆشیاری خۆیان بەرهەمی ئەو کردەیەن.

ئەگەر بە گشتی شاعیرانی نەوەی ڕاپەڕین دایەڵۆگیان بە لاوە ناوە، یان لە چاکترین حاڵدا بایەخیان پێ نەداوە، بەوەی شیعریان کردووەتە پەیام و بۆ جەماوەریان ناردووە، تا لە بەری بکەن و بیڵێنەوە، ئەوە ناکرێت بەبێ دایەڵۆگ شیعری ئەم نەوەیە گەشە بکات و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت. ڕەخنەی میلـلی، کە هاوشانی شاعیری جەماوەرییە، پێناسەیەکی تەسکی بۆ چەمکی دایەڵۆگ خستووەتە ڕوو و لە شەڕەقسەدا کورتی کردووەتەوە، لە کاتێکدا فەلسەفە وەک بینیمان مانایەکی جیاوازی پێ داوە. دیارە پێشتر لێوەی دواوم، بۆیە لێرەدا هەر هێندە بە پێویست دەزانم، کە لەم چەند دێڕەدا دەرمبڕیوە، بەڵام دەبێت ئەوەیش بڵێم، کە گەشەکردنی هەر دەنگێکی ئەم نەوەیە پێوەستە بە هێزی دایەڵۆگەوە. دایەڵۆگ خوێندنەوەیە، وەک چۆن ڕوانین و ڕاڤەیشە. کردەی سووتاندنی هۆشیاری و داڕشتنەوەیەتی لە ئاستێکی تردا، پشکنینی خود و هەموو ئەوانەیشە، کە پێکیان هێناوە، بۆیە هاوکات تێپەڕاندنی ئاستی تێگەیشتنی باوی کۆمەڵگەیە. لێرەوە هەر دەربڕینێک بە سروشت جیاوازە، مادام لە کەناڵێکی جیاوازەوە دەردەچێت.

شاعیر تا کەی دەتوانیت داهێنەر بێت؟ تا ئەو کاتەی جیاوازە، بەڵام جیاوازی چییە؟ سەختە پێناسەیەکی کۆنکریت بۆ چەمکی جیاوازی بکرێت، چونکێ پێوەستە بە دایەڵۆگەوە، لە کاتێکدا دایەڵۆگ کردەیەکی نەپساوەیە و ناگاتە خاڵی کۆتایی، مادام لە خاڵێکی دیاریکراوەوە پێی هەڵنەگرتووە و ڕووی لە خاڵێکی دیاریکراویش نییە. واقیعی ڕۆژانە خۆی لە گۆڕانی بەردەوامدایە، کە ئەگەر شاعیر هەمیشە لە ڕێی دایەڵۆگەوە تێینەپەڕێنێت، ئەوە نەک هەر لە ئاستیدا دەمێنێتەوە، بەڵکوو لێیشی جێ دەمێنێت. ئەمڕۆ شاعیرانی ئەم نەوەیە دەتوانن بپرسن کوا ئەو جیاوازییەی شاعیرانی پێشوو، بە تایبەتی شاعیرانی ڕاپەڕین پێشانیان داوە؟ کوا ئەو دایەڵۆگەی دایانمەزراندووە؟ ئەو ڕوانینە جیاوازە چییە، لەبارەی شیعرەوە خستوویانەتە ڕوو؟ ئەرێ ئەوە گوتمان ئەمانە شیعریانن، بەڵام کوا بۆچوونیان لەبارەی شیعرەوە؟ ئایا بەشی زۆری ئەو گوتانەی لەو بارەیەوە دەریانبڕیون، هەمان ئەوانە نین، کە دەتوانین لە هەر ناوەندێکی کۆمەڵایەتیدا پێیان بگەینەوە؟ ئایا ئەوان شاعیرانە ژیاون، شاعیرانە دواون و شاعیرانە جووڵاون؟ بە مانایەکی دی، ئایا ئەوان شاعیری ژیان بوون، یان هیی دنیای شمەک؟ ئایا بەشێکی ئەو شاعیرانەی ڕاپەڕین دەستیان بە شمەکەوە نەگرتووە و لە دژی ژیاندا نەجەنگاون؟

کاتێ (ڕۆدۆلف کاسنەر)ی فیلۆسۆف دەڵێت: (ڕیڵکە شاعیر و کەسێتی بوو، تەنانەت کاتێ دەستیشی دەشۆری)، ئەوە دەکرێت وەهای بخوێنینەوە، کە جیاواز بوو. لە بازنەی یەکەمدا، کە هیی ژیانی ڕۆژانەیە، هونەرمەند بوو، بۆیە دەیتوانی لە بواری نووسینیشدا هونەرمەند بێت؟ ئایا ئێمە ئەمڕۆ ئەزموونێکی جیاوازی ئەو شاعیرەمان لە بەردەستدا نییە؟ ئەرێ لە پاڵ شیعردا، ڕوانینی تاکانەی خۆیشی پێشان نەداوە؟ هەمان شت لەبارەی (ولیام بلەیک)، (مالارمێ)، (ڤالێری)، (ئیلیۆت)، (ئۆکتاڤیۆ پاز) و ئەوانەی تریشەوە، کە لە ڕێی دایەڵۆگەوە تیۆریی شیعرییان داڕشتووە، کە ئەو تیۆرییە هاوکات پراکتیکیشە، بەوەی دەربڕینی ئەزموونی تاکانەی ئەوانە. ئایا دەکرێت شاعیرانی ئەم نەوەیە وەک بەشی زۆری ئەوانەی پێشوو تەنیا پشتیان بەو زانینە قایم بێت، کە لە ڕێیەوە هاتوونەتە سەر شانۆی شیعر و لەم ڕووەوە ڕوانینی تاکانەی خۆیان نەخەنە ڕوو؟ ئایا شیعر بەبێ هێزی تیۆری دەتوانێت جیاوازی لە خۆی بگرێت؟ ئایا وەک گوترا تیۆری هەر خۆی بەرهەمی دایەڵۆگ نییە؟ ئایا دەکرێت شاعیر بە هەمان ئەو ڕوانینەی لە کۆمەڵگەی وەرگرتووە، شیعری داهێنەرانە بنووسێت؟ ئایا بەبێ گۆڕینی ئەو ڕوانینەی لەبارەی ژنەوە پێی لە دایک بووە، دەتوانێت داهێنەر بێت؟ ئەرێ کاتێ شاعیرێک لە واقیعی ڕۆژانەدا ژنانی ڕۆژاڤا دەبینێت، دەتوانێت لە دنیای خۆیدا نموونەیەکی تێپەڕێنراوی ئەوانە بدۆزێتەوە، بەو مانایەی ئایا ناکرێت بڵێین شیعر کاتێ هێزی هەیە، کە واقیعی ڕۆژانە بە شێوەیەکی باڵاتر لە دنیای ئاماژە دادەڕێژێتەوە؟ ئەگەر دەبینین وا ژنی دنیای واقیعی ڕۆژانەمان ڕووبەڕووی لەشکری قڕکەری مرۆڤ بووەتەوە، پێویستە ژنی دنیای شیعرمان بە چ ئاستێک گەیشتبێت؟ ئایا هەر کاتێ واقیعی ڕۆژانە لە ئاستی هونەری شیعردایە، مانای وا نییە شاعیر دەستی بە هەمان ڕوانینی باوی کۆمەڵگەوە گرتووە؟ ئەدی کاتێ ئاستی ئەو واقیعە لە سەرووی ئاستی شیعرەوەیە؟ ئەرێ ئەو شاعیرە چیی نوێی بۆ منی خوێنەر پێیە؟ ئەو شاعیرەی هێشتا پێی وایە شوێنی گونجاوی ژن ماڵە و لە ماڵیشدا ئەرکەکەی بەڕێوەبردنی ناندینە، دەیەوێت چ پرسیارێکی نوێ لای منی خوێنەر بورووژێنێت؟ ئایا چەند شاعیری ئەم نەوەیە دەمێنێتەوە و هێزی نوێ دەخاتە بەر ئەو دایەڵۆگەوە، تا وەک بەشێکی زۆری شاعیرانی پێشوو تێکەڵی تێگەیشتنی باوی کۆمەڵگە نەبێتەوە؟ ئایا تا کەی شاعیرانی ئەم نەوەیە دەتوانن توخمەکانی شیعر لە دنیای شمەکەوە بۆ دنیای ئاماژە بگوزانەوە، تا لەوێدا ئەو توخمانە ئازاد ببن و ئازادانەیش بەر یەک بکەون؟

ماوەتەوە بگوترێت: ئەگەر ئەو شاعیرانە لەگەڵ ئەوەیشدا هاوتەمەن نین، بەڵام بە یەک نەوە دادەنرێن، ئەوە بەشێکی پێوەندیی بەو پاوانخوازییەی هەندێک لە شاعیرانی نەوەی ڕاپەڕینەوە هەیە، دروستتر ئەو هەرەمەی هەڵچنراوە و لووتکەکەی بە شاعیرێک دراوە، تا ئەوانەی دی بخرێنە بنکەکەیەوە، وای کردووە دەنگی نوێ ڕێی دەرکەوتنی لێ بگیرێت، یان لە چاکترین حاڵدا بخرێتە پەراوێزەوە. ئەو هەرەمە دەوری بە ڕەخنەگری میلـلی تەنراوە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بۆ خراونەتە گەڕ، بۆ ئەوەی بەرگری لە مانەوەی شێوازەکەی بکرێت. دەستیان بەسەر چاپ و بڵاوکردنەوەدا گرتوون، کە بە ئاسانی بەرهەمیان دەخەنە بازاڕەوە، لە کاتێکدا شاعیرانی ئەم نەوەیە بەوەدا خاوەنی ئەو سەرمایە کۆمەڵایەتی و سیمبۆڵییە نین، ئەوە بە زەحمەت دەنگیان دەگاتە خوێنەر. ئەگەر ئێمە بۆ حەفتاکان و هەشتاکان بگەڕێینەوە، دەبینین لە یەک دەیە زیاتریان نەخایاندووە و نەوەی نوێ دەرکەوتووە، بەڵام نەوەدەکان تا ئەمڕۆیش بەردەوامە. ئایا لە ڕێی بەرهەمهێنانی جیاوازییەوە درێژەی هەیە، یان بە هۆی پاوانخوازییەوە؟ من لێرەدا شتەکان بە پێوەری ڕەوشت و ویژدان ناخوێنمەوە، بەو مانایەی نامەوێت بڵێم کەسانێک قوربانین، یان زوڵمیان لێ کراوە، وەک چۆن باس لەوە ناکەم شاعیرێک شوێن بۆ یەکێکی دی چۆڵ بکات، لە کاتێکدا هەر دەنگێک لەم ڕووبەرە نافیزیکییەدا بە گرنگ دەزانم، بەو مانایەی ڕووبەرێکی بێلایەنە و تێیدا توخمە جیاوازەکان بەر یەک دەکەون، بەڵام دەمەوێت پێ لەسەر ئەوە دابگرم، کە داهێنان لە دەرەوەی هەموو ئەو پێناسە و قاڵبانەدا دەتوانێت دەربکەوێت، تا بوونی خۆی ڕابگەیەنێت. (کارڵ پۆپەر) لە کتێبی (زانینی بابەتی: ڕێگەیەکی پەرەسەندن)دا دەڵێت هێلانە هەر هێلانەیە، تەنانەت ئەگەر مەل جێیشی بهێڵێت. کتێب هەر کتێبە، تەنانەت ئەگەر نووسەر و خوێنەریشی نەمێنن… مەبەستیەتی بڵێت بەرهەمی مرۆڤ بە شێوەی سەربەخۆ لە بووندا دەمێنێتەوە. ئینجا دەڵێم داهێنەر بە تەنیا و دوور لە هەموو شتێک، تەنانەت دوور لە هاوتەمەن و هاوپیشەکانیشی ڕێی تایبەتی خۆی دەگرێت. تۆ داهێنەریت، ئەگەر یەک کەسیش نەتناسێت. نووسەری داهێنەر لانی کەم خوێنەرێکی داهێنەری هەیە، کە خۆیەتی.

بە هیوای داهێنانی زیاتر بۆ ئێوەی ئازیز.

کاروان کاکەسوور

19.01.2026

The post تێپەڕاندنی خود و واقیعی باو لە ڕێی وێنەی شیعرییەوە appeared first on ژنەفتن.

نکۆڵیکردن لە حەقیقەت و ئەڵتەرناتیڤەکەی
ئاماژە:

پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، لە نامەیەکی کراوەدا چیرۆکی ژیان و خەبات و بەندکرانی خۆی دەگێڕێتەوە. پەخشان ساڵی ٢٠٠٩، واتە کاتێک کە خوێندکاری ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی تەباتەبایی تاران بوو، بۆ یەکەم جار بە هۆی بەشداریکردنەوە لە گردبوونەی دژ بە لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد ئێحسان فەتاحیان، لە زانکۆی تاران دەستبەسەر کرا و ٤ مانگ لە زینداندا مایەوە. پاش ئازادبوون لە زیندان ڕووی کردە هەرێمی کوردستان، پاشان ڕۆیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و وەک ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەوانی ئازاد لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعشدا خەباتی کرد. دوای دەسپێکردنی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە نهێنی گەڕایەوە بۆ ئەو بەشەی کوردستان و دەستی کردەوە بە چالاکیی سیاسی و مەدەنی. دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران کە لە گەڕانەوەی پەخشان بۆ ناوخۆی ڕۆژهەڵات ئاگادار ببوونەوە، بە چڕی کەوتنە گەڕان بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی ئەم ژنە خەباتگێڕە کوردە. دواجار ڕۆژی ٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە کاتێکدا کە بۆ یەکەم جار دوای چەندین ساڵ بنەماڵەکەی دەبینی، لەگەڵ چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەیدا لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین کرا کە زیندانێکی تایبەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانە. ئەندامانی بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک بە بارمتە ئازاد کران، بەڵام سێ کەسیان دواتر بە تۆمەتی «یارمەتیدانی پەخشان بۆ هەڵاتن لە دەستی یاسا» لەلایەن دادگاوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

پەخشان عەزیزی کە لە ماوەی لێپرسینەوەکاندا بە سەختی ئەشکەنجە درابوو، بە تۆمەتی «بەغی» کە تۆمەتێکی ئیسلامییە و بۆ دژبەرانی حکومەتی ئیسلامی بە کار دەبرێت، لەلایەن دادگای یەکەمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، ئێستە پارێزەرەکانی ئەڵێن تانە لەو حوکمە ناڕەوایە دەدەن و دۆسیەکەی دەنێرنە بەردەم دیوانی باڵای دادوەریی ئێران.

ئەم نامە بوێرانە و سەرنجڕاکێشە کە بە زمانی فارسی نووسراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژهەڵات و ئێراندا هەبووە. هەر بۆیە «ژنەفتن» بە پێویستی زانی بیکاتە کوردی و بڵاوی بکاتەوە.

نکۆڵیکردن لە حەقیقەت و ئەڵتەرناتیڤەکەی

دەستەکانی بە دیوارەی منداڵدانیەوە نووساندبوو بۆ ئەوەی نەکەوێت، ملی بە دەواودەرمانی لەباربردن نەدەدا. هەر لە منداڵییەوە و لە پێناو مانەوەدا، بە دەنگی دایکی ئازارچێشتووی کە وانەی بەرخۆدان و ژیانی دەوتەوە، بە پێوەری چلۆنبوون باڵای کردبوو:

«بۆیەت دەبەستم تا خووی پێ بگری، نەک تا من ماوم لە بەندا بمری».

لە نێوان ژیان و زەمەندا شەڕێک بەڕێوەیە!

دەستەکانی لە دیواری ژوورە تاکەکەسییەکە ئاڵاندبوو بۆ ئەوەی نەکەوێت. دەمێک ساڵ بوو بۆ مانەوە و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ئامادەبوون و لەوەش سەرووتر، بۆ چۆن ئامادەبوون، شەو و ڕۆژی نەدەناسی. بە چەشنی تۆقاندنی دەوڵەتان، بیست چەک لەسەر سەریان دادەنێن، بە باوەڕی خۆیان تیرۆریستیان گرتووە (هەمان ئەو تیرۆریسمەی کە تۆقاندن لە بەرچاوی هەموواندا یەک لە بنەماکانیەتی!).

کوڕێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ کە پووری دوای ساڵەها دووری دیتبوو، لەگەڵ باوک، خوشک و زاواکەیدا لەسەر زەوی دەخەوێنرێن. دەستیان لە پشتەوە دەبەسترێت، چەک لەسەر سەریان، لەسەر پشتی بنەماڵەیەکی پیرۆز (هەمان ئەو بنەماڵە پیرۆزەی بنەچەی کۆماری ئیسلامیی لەسەر دامەزراوە) دادەنیشن و زنجیریان دەکەن. بزەیەک کە نیشانەی دەسەڵات و سەرکەوتنی «دەوڵەتی بنەماڵە»یە؛ چالاکییەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.

بەرەوژوور بەڕێ دەکەون و بەرەوژوورتر…

دیمەنەکانی کوشتن و داڕووخانی هەزاران بنەماڵە وەک فیلمێکی تراژیک لە بەرچاوانیەوە تێدەپەڕن. لەوپەڕی لاوازیی جەستەدا دەستەکانی لەسەر دیواری ژووری ژمارە ٣٣ی ئێڤین (نهۆمی سەرەوە) قفڵ دەکات، هەمان ئەو ژوورەی ساڵی ٨٨یش هەر لەوێ بە هەمان تۆمەتی «کوردبوون» و «ژنبوون» و هەوڵدان بۆ «خۆبوون» بەندیان کردبوو. دەنگی کۆکەی باوکی کە سێ جار جەڵدە لێی داوە، بە هۆی شێرپەنجەوە تازە نەشتەرگەریی بۆ کراوە و جەستەی هێشتا ئاسەواری گوللەکانی دەیەی ٦٠ی پێوەیە، لە بەندی چوارەوە دەبیسێت. لە بەندەکانی تریشەوە دەنگی هاواری خوشکەکەی کە چەندەها جار داوای کردووە تاقەمنداڵە تۆقاوەکەی ببینێت.

لە هەمان یەکەم ڕۆژی لێپرسینەوەدا پێشنیاری بەیاسایینەکردنی دۆسیەکە و داخستنی هەموو شت بە بێدەنگی دەخرێتە بەردەست! پێشنیارێک کە ناگاتە ئەنجام و ڕەت دەکرێتەوە.

چەندین جار لە لێپرسینەوەکاندا پەت لە ملی دەکەن، ١٠ مەتر بە ناو زەویدا ڕۆی دەکەن، دیسان دەری دەهێنن و لە ژێرزەمینەکە دەیبەنە دەرەوە. بە بێهیوایەکی سەرشۆڕ و دۆڕاوی کۆمەڵایەتی ناوزەدی دەکەن!

یادەوەرییەکی مێژوویی کە تەژی لەم ڕووداوانەیە! ئەدەبیات و دەربڕینێک کە لە هەمان سەرەتای منداڵییەوە بە هۆی ژیان لە کوردستاندا پێی نامۆ نەبووە. لە هەمان منداڵییەوە مۆرکی جوداییخواز و ڕەگەزی دووهەم و هاووڵاتینەبوونی لێ درابوو. بۆ سەلماندنی پێچەوانەکەی یان دەبوو پەنا بۆ باوەشی «ئەویدی» ببات (کە هەر لە پێشترەوە وەک سنوورنشینێک (مرزی)، ناوەند (مرکز) سنووری نێوانانی دیاری کردبوو)، یان دەبوو سەربەرزانە ڕێچکەی خزمەتکردنی خەڵکی بگرتایەتە بەر. وایە، ئێمە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی بچووکین، هیچ نیین، بەڵام بۆ سزاکان گەورەترین و قورسترین…

ئەقڵییەتی دەوڵەت-نەتەوە کە بۆ مانەوەی خۆی لە هیچ کردارێکی توندوتیژ خۆ ناپارێزێت؛ بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵات و زەبروزەنگ…

ئۆریانتاڵیزمێک کە شوێن ناناسێت! هەموو جۆرەکانی ئەقڵییەتی ناوەندخواز و دەسەڵاتخواز کە لە نێوان خۆی و ئەویدیدا جیاوازی دەکات و بۆ پەراوێزخستن و مینیماڵیزەکردن (ی جەوهەر-پێکهاتە) لە هیچ سیاسەت و توندوتیژییەک دەست ناپارێزێت.

تێڕوانینی مادی و بابەتییانە (نەک واقیعگەرا) بۆ حەقیقەتە کۆمەڵایەتییەکان (هەمان ئەو گەورەترین حەقیقەتەی بە درێژایی مێژوو نکۆڵیی لێ کراوە و سیاسەتی سڕینەوەی لەسەر جێبەجێ کراوە)، ئەمەش هەمان ڕێچکەی زانستی پۆزەتیڤیستییە (نەک کۆمەڵناسانە کە زانستێکی گەلێک ئاڵۆزە)، بێگومان ئەمە بە واتای هەنگاونان و کارکردنە لە پێناو ستراتیژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیدا (نەک ئانتی کاپیتالیستی).

بە هەمان ستراتیژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستییەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا جەستە و پەیکەری کوردستانیان لێکدی دابڕاند، کەچی کورد هەر لە سەرەتای لەدایکبوونەوە مۆرکی جوداییخوازیی لێ دەدرێت! کوردستان کۆمەڵگایەکی بزۆزە کە بە درێژایی مێژوو هیچ دەوڵەتێک نەیتوانیوە بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. جیاوازیی سەرەکیی کۆمەڵگای هاوچەرخی کورد، تێپەڕینە لە ناسیۆنالیزم و گەیشتنە بە کۆمەڵگای سۆسیالیستی.

نەک بە نکۆڵیکردن و دوژمنی، بەڵکوو بە ڕێزدانان بۆ هەموو باوەڕەکان…

پێشمەرجی ڕەتکردنەوەی جوداییخوازی پێکهێنانی ستاتۆیەکی گەرەنتیکراوە. هەمان ئەو شتەی کە مۆرکی جوداییخوازیی لێ دەدرێت و مرۆڤی کوردی پێ تاوانبار دەکرێت.

پەخشان عەزیزی

جارێکی تر لە لێپرسینەوەدا بیری دەخەنەوە کە سەرشۆڕێکی کۆمەڵایەتییە و یارییەکەی دۆڕاندووە.

دۆخێکی تراژیک-کۆمیک لەگەڵ ژمارەیەک مرۆڤی پراگماتیست و پۆزەتیڤیستدا! کە ڕۆژانە لە ڕێگای ڕێکار و سیاسەتەکانیانەوە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی تێرئاو دەکەن. کێشەی ئێمە کێشەی شوناسە نەک مەترسی بۆ سەر ئاسایش! لە جێگایەکدا کە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، پرسی شوناس و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکەونە بەر نکۆڵییەوە و پێشێل دەکرێن، تەنانەت لەوەش سەرووتر، ئەوانەی بڕیارە کێشەکان چارەسەر بکەن خۆیان تەژین لە گرێی قووڵی کەسایەتی، هێندە قووڵ کە کۆی پرسەکە بۆیان دەبێتە پرسێکی کەسی، قەیرانەکە دەگاتە لوتکەی خۆی!

مرۆڤ بە ڕەگەزەکەیەوە (یەکەم ڕەهەندی فامکراوی)، بە زمانەکەیەوە، کولتوور و هونەری، بەڕێوەبردنی، شێوەی ژیانی و بە ئازادی و بە گشتی بە ئایدیۆلۆژیاکەیەوە مرۆڤە. هەرکام لەم ڕەهەندانە لە ژیانی بزر بکرێن، ئیدی جێگایەک بۆ ژیانێکی ئینسانی نامێنێتەوە. ئەگەر ئیرادە و ورەی ژن وەکوو مرۆڤ لە خشتە ببرێت، ئیدی جێگایەک بۆ ژیانی ئازاد نامێنێتەوە و ئەمەش مانای دوورکەوتنەوە لە پێوەرە ئینسانی، ئەخلاقی و سیاسییەکان. ئەو کاتەی بە دابڕاندنی شوناس ژیانی مرۆڤ بێمانا دەکرێت، ئیدی ژیان بیچمی بەرگریکارانە وەردەگرێت و پێ دەنێتە نێو قۆناغی یاخیبوونەوە.

لە خراپترین دۆخی جەستەییدا کە دەرئەنجامی مانگرتنی یەک لەدوای یەک و گوشاری شوناسمەند-مێژووییە، هەموو جۆرەکانی سووکایەتی و بێڕێزی و هەڕەشە دەست پێ دەکەنەوە. بێدەنگییەکی چەندین مانگە کە دەبێتە هاوار: من تیرۆریست نیم. شریخەی مستی ئەڵقەکراوی لێپرسەوە کە لە سیمای پیاوێکی خاوەن‌دەوڵەتدا هەموو جار دەسەڵاتی خۆی نمایش دەکات، دەنگێک کە دەبێتە هاوار، بۆچی نکۆڵی لە ڕاستییەکان دەکەیت؟!

نکۆڵیتان لە گەورەترین حەقیقەتی کۆمەڵایەتی، واتە ژن و شوناسەکەی، کوردبوون، ژیان و ئازادی کردووە، کامە حەقیقەت و کامە نکۆڵیکردن؟!

نکۆڵیکردن، سڕینەوە، ئاسیمیلاسیۆن؛ هەمان ئەو سیاسەتانەی بە شێوەیەکی سیستماتیک خراپترین خەسارە کۆمەڵایەتییەکانیان خستووەتەوە، هەرجۆرە گەڕانێک بۆ حەقیقەت به دژایەتیی خۆیان و بەرەنگاربوونەوەی ئەویدی لە قەڵەم دەدەن، کەچی دیسان هەر بە هەمان ئەو سیاسەتانە لێپرسینەوەیش دەکەن، پرۆسەیەک کە سووڕانەوەیە لە ناو بازنەیەکی بۆشدا و هیچی تر (پووچەڵ)!

قەرزداری خەڵکبوون و ئەنجامدانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی-ئەخلاقییەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی دەوڵەت-نەتەوە بە تاوان دەزانێت و سیناریۆسازیی بۆ دەکات (چەندین جار هەڕەشەی سیناریۆی دیکەی لێ دەکرێت بۆ لەخشتەبردنی متمانە کۆمەڵایەتییەکەی!)، بێئاگا لەوەی دیمۆکراتیزەکردنی کۆمەڵگا لە دەرەوەی سنوورەکانی دەوڵەت-نەتەوەوە دەگاتە ئەنجام و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی-سیاسی، هەوڵێکە لە پێناو هەموارکردنەوە و تەواوکردنی سیاسەتە ناتەواوەکانی دەوڵەتدا. چونکوو ئەقڵییەتی دەسەڵاتخوازی، ڕەگەزتەوەری و ئایینگەرایی کە بەرهەمی هێڵی دەوڵەت-نەتەوەن (لە ڕۆژئاواوە تا ڕۆژهەڵات)، هەر خۆیان هۆکاری قەیرانە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و کولتوورییەکانن و بێگومان ئەوەی هۆکار بێت، ناتوانێ هەر خۆیشی ببێتە چارەسەر بۆ قەیران. ئەوە خودی خەڵکن کە ئیرادە و تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی پێویستیان بۆ دەربازبوون لە قەیران هەیە. نکۆڵیکردن لە حەقیقەتی کۆمەڵگای ژنان و کوردان و هەرهەموو کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکان، نغرۆبوونە لە ناو چەواشەکاریدا و جا چەواشەکارییەکی مێژووییش، ئەمە خۆی گەورەترین شاردنەوەی حەقیقەتە.

نکۆڵیکردنێکی مێژوویی لە ئارادایە نەک چارەسەرکردن، تەنانەت لە پێناسەکردنی کێشەکەیشدا کێشەتان هەیە و لە خستنە بەردەستی ڕێگەچارەدا بێچارەن…

ئەوە تەنها کورد نییە کە خاوەن پرسە، پرسەکە دەگەڕێتەوە بۆ واقیعی زاڵی هەنووکە. ناوەرۆکی پرسەکە لە بەرچاو بزر کراوە و هەرچەشنە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیەکیان بێمانا کردووە. پێویستە خوێندنەوەی زانستیتر، ڕاستەقینەتر و کۆمەڵایەتیتری بۆ بکرێت. دەبێ پشت بەو تێڕوانینانە ببەسرێت کە نزیکترن لە حەقیقەت. چارەسەرکردنی ڕواڵەتی لەباتیی چارەسەرکردنی حەقیقیی کێشەکان، قەت ناتوانێ ڕێگەچارە بێت. هۆکاری لەخشتەبردنی پۆتانسیەلی ژنان و کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ترس لە مەترسیداربوون، لە کاتێکدا کە دیمۆکراسی و سیاسەت قەت نابێ و ناکرێ لەو ڕاستییە کۆمەڵایەتییە پڕئاڵنگارییانە بترسن کە هەڵگری یادەوەرییەکی مێژوویی جیا لە ژینۆساید، نکۆڵیکردن و سڕینەوەن.

سیاسەت لە واتای ڕاستەقینەی خۆیدا ڕێک ئەو کاتە دێتە بوونەوە کە ئەوانەی ئەوبەریش بەشداریی تێدا بکەن؛ هێزی هەموان، هێزی ئەو خەڵکانەی هیچیان نییە، ئەو کاتەی پێت وایە خەڵکانێک هەن بۆ سیاسەت دروست نەکراون کەچی دەست دەکەن بە ئاوڕدانەوە لە کەڵکەڵە کۆمەڵایەتییەکانیان. ئەمە نە مایەی مەترسییە و نە هەڕەشە؛ بڕیار وەردەگرن و دەیسەلمێنن کە خاوەن توانان. گوتەی حاکم دەبێ پاڵنەرێک بێت بۆ گەڕان بەدوای حەقیقەتدا، ڕۆنانی ئیرادە؛ ئەگەر هەم ڕێگا و هەم ڕێبوار و شوناسەکەی بەپێی ناوەند و دەسەڵات دابڕێژرێن، ئەوە دیمۆکراسی نییە، پێشێلکردنی دیمۆکراسییە. دادپەروەری، سزادان بە هەمان ئەو یاسایانە نییە کە خۆیان هۆکاری قەیرانەکەن، چونکوو ئەویدی هۆگر و بەرئەنجامە. دادپەروەری پێشکەشکردنی شتێکە بە کەسێک کە شایستەی ئەو شتەیە، واتە شوناسەکەی. هەمان ئەو کەسەی مەرگ، هەژاری، چەوساندنەوە، خۆبەزلزانی و دووبەرەکیی بەخشیوەتەوە هەر خۆیشی سزا دەدات، ئاخۆ بەم جۆرە ئیدی دادپەروەری جێبەجێ کراوە و حەقیقەت هاتووەتە زمان و ئەویدییە کە نکۆڵیی لە حەقیقەت دەکات؟ ئەمە هەڵگری کامە واتایە؟! جیاوازیی نێوان «مرکز (ناوەند)» و «مرز (سنوور)» تەنها یەک دانە «کاف»ـە، بە واتای کەتمانکردنی حەقیقەت کە ئەوەش لە هەناوی «مرکز»دایە.

ژوورێکی تاکەکەسی کە چەندین مانگە پێکڕا بەتەنیان. بەبێ کتێب، بەبێ پێوەندی و دیدار، هاوکاتیش خوێنلێچوونی بەردەوام و مانگرتن، تێکچوونی تەندروستی بە چەشنێک کە چیدی توانای ڕێگاکردنی لێ بڕیوە. لێپرسینەوەی یەک لەدوای یەک بۆ ئەوەی ددان بە شتێکدا بنێت کە بوونی نییە، لە پێناو وەرگرتنی هەموو زانیارییەکاندا کە زۆریان بە لاوە گرنگە و کردنی بە مرۆڤی «ئەویدی»! کامە ئەرکی تریان پێ سپێردراوە جیا لە بەتاڵکردنەوەی توانا و وەزە بە مەبەستی بەهاوکارکردن؟! بە دەنگێکی بەرز دووبارەی دەکاتەوە؛ دڵۆپێکی بچووک لە دەریایەکی گەورە کە کەس ناتوانێ ڕێگا لە شەپۆلان و پێشڤەچوونی بگرێت.

قاچەکانی دەشێلێت تا بتوانێ ماوەیەکی دیکەیش لەسەر پێ بوەستێت، هەڵدەستێتەوە و دەکەوێت. ئەم پێنج مانگە چەندین جار ڕۆیشتن تا سنووری «نەبوون»ی ئەزموون کردووە. هێندەش ئاڵۆز و پێشبینی‌هەڵنەگر نییە. کەوتووینەتە ڕێ بەم کەوتن و ڕابوونانەوە، واتای ژیان هەر ئەمەیە؛ ئازارێک نەتکوژێ بەهێزترت دەکات. لە هەمان منداڵییەوە و لەوەیش سەرووتر، بە هۆی ژیانکردنەوە لە سنووردا، بە چیرۆک و هۆنراوە و ئاوازەکانی منداڵیمانەوە، بە چەشنێکی تر خیانەت و پاڵەوانی، ئەڤین و نەفرەت و مەرگ و ژیان، ژیاوین. بە هەموو بوونمانەوە ژیانکردن لە سنووری بوون و نەبوونمان هەست پێ کردووە، پێیەوە ژیاوین. ئێستە ئیدی تەنها سەردەمی بوون و ژیانکردن نییە بەڵکوو سەردەمی چلۆن ژیانکردنیشە.

ئەو دەمەی وەک تاوانکار دێینە دونیاوە، دەبێ هەموو تەمەنمان تەرخان بکەین بۆ سەلماندنی خۆمان، نایانەوێ خۆمان بین، بەڵام هەر دەبێ خۆمان بین.

بۆنی سووتان و خوێن هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوینی داگرتووە. لەگەڵ هەر ڕووداوێکدا ڕووداوەکانی دی جارێکی تر دێنەوە بەرچاوی. یەکەم تەرمێک بینیبووی لە ١٨ ساڵیدا بوو، ئەو کاتەی خەدیجەی سەرتاپا سووتاو بە دەستی هاوسەر و برای هاوسەرەکەی، دەستەکانی لێک گرێ درابوو و ئاگریان لە ژیانی بەر دابوو. ئەو چیرۆکە ڕاستەقینانەی قەت تەواو نابن. دەیان کێشەی کۆمەڵایەتیی دیکە کە بە هۆی کار و زانکۆکەیەوە ئەزموونی کردوون و نوێنەرەوەی دۆخی کۆمەڵگا بوون. ئەو دەیان ژن و منداڵەی لە هێرشی داعشدا هاوسەر، برا و باوکیان لە پێش چاویاندا سەر بڕان، کچانێک کە به دیل گیران و بەردەوام دەستدرێژییان کرایە سەر و هەندێکیان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەر دا.

دایکانی منداڵ لەئامێز کە شیر لە مەمکیاندا وشک ببوو، منداڵانی پێخاوس کە سەدانیان سەریان لەسەر بەردەکانی بەردباران دانا و وشک هەڵاتن. دەیان ژنی خەباتگێڕ کە لە هێرشی فڕۆکەی تورکیا لە لایەکەوە و داعش لە لایەکی ترەوە تەرمەکانیان سووتان و بوون بە هەڵم. ئەو شەرڤانانەی بۆ خەدیجەکان و منداڵان و دایکانی جەرگسووتاو بوونە فیدایی.

لە خەو ڕادەپەڕێت، توانای هەستانەوەی نییە، دەڕشێتەوە… ڕشانەوەیەکی مێژوویی…

لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا قەیران ڕەهەندی تراژیکی تێپەڕاندووە و کۆی ژیانی کۆمەڵایەتیی هەژاندووە، ئەم ناوچەیە لە ڕێگای ستراتیژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی و تێڕوانینی ئۆریەنتاڵیستی و سیاسەتی ناتەواو و پێشێلکارەوە کە بە ئاڕاستەی ستراتیژی جیهانیدا دەجووڵێت، لە خوێندا گەوزێنراوە.

بە زۆر لەسەر کورسییەکە دانیشت، هەڕەشە و سووکایەتییەکان دیسان دەستی پێ کردەوە. دەستەکانی جێگای برینێکی قووڵی شەڕیان پێوەیە. بۆچی دە ساڵ لە سووریا بووی، بۆچی نەڕۆیشتی بۆ ئەورووپا؟!

لە بێخی پرسیارەکەدا هەست بە حەزێکی زۆر قووڵ بۆ ئەورووپا و ڕۆژئاوا دەکەیت. وەک بڵێی باسی خەونەکانیان دەکەن یان پاڵت پێوە دەنێن بەرەو ئەو شتەی خۆیان دژایەتییان دەکرد! ئەو کاتەی لەو شوێنەداین، نابێ ببین و کاتێک کە ڕۆیشتین دەبێ هەبین!

دوای دۆشدامان و شکستهێنانتان لە دۆسیەکەی ٨٨دا کە ئیدیعای سەرکەوتنتان دەکرد، من لە دەرەوەی سنوورە دەستکردەکانەوە خزمەتی مرۆڤایەتیم کردووە و ئێوە هێشتا هەمان لێپرسەوەکەی ساڵی هەشتاوهەشتن کە تەنانەت نەبوونەتە سەرلێپرسەوەیش! بە هۆی نەبوونی فەزای سیاسی-کۆمەڵایەتیی تەندروستەوە، سەدان کیلۆمەتر لە زێدەکەم دوور کەوتمەوە. مانای ژیان بێمانا ببوو. دوور کەوتمەوە تاکوو بڕۆمە جێگایەک کە ئەویش هەر هیی خۆمە (بەو جۆرەی وتبووتان، کوردستانی سووریا هیی ئێمەیە، کوردستانی ئێراق و تورکیا هیی ئێمەن!) کە وایە نەچوومەتە جێگایەک جگە لە «شوێن»ـەکەی خۆم. ئەڵبەت ئەگەر هیی ئێوە نییە و هیی ئێمەیە؟! جێگایەکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا کە شۆڕشێک لە ئارادایە. ناتوانن خەونەکان بکوژن. سیستەمێکی ئاڵتەرناتیڤ و دیمۆکراتیک کە لە بەرخۆدانی سەدەدا واتە کۆبانێ (کە ئەڵبەت تەنها خەباتێکی تاکڕەهەندی نەبوو بەڵکوو خەباتێکی ئایدیۆلۆژیک بوو) گەیشتە لوتکەی خۆی و بۆ هەموو ناوچەکە و جیهان بوو بە خاڵێکی وەرچەرخان. دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە دیمۆکراتیزاسیۆن.

سەرەڕای هەموو ئازار و سەختییەکان، کارکردن لە کامپی ئاوارەکانی شەڕدا دەیتوانی گەورەترین خزمەتی ئەخلاقی-ویژدانی بە کۆمەڵگایەک بێت کە ساڵەها لەژێر نکۆڵی و سڕینەوەدا بوو. جێبەجێکردنی ئەرکی ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی کە بە تێپەڕاندنی سنوورەکان بیچمی شۆڕشگێڕانە وەردەگرێت!

دەنگەکە بەرز دەبێتەوە: هەرکەس لەوێیە ئەندامی تاقمی پەکەکەیە؟

واتە میلیۆنان کەس پەکەکەیین، کە وایە بۆ دەڵێن تاقم؟! بەپێی فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ کە وەک کۆمەڵناسێک شیکاریی قووڵی بۆ فەزای ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان کردووە و دوای پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٩٩٩، ئێستە ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیی ئیمرالیدا بەند کراوە، میتۆدی ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتیم لە دەرەوەی سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەوە هەڵبژارد و ئەمە شەرافەتە. پێناسەی ئێوە بۆ کۆی بابەتەکە هەڵەیە.

باوەڕ بە شۆڕشێک سەرەتا لە ئەقڵییەتدا و پاشان لە پێکهاتەدا یەک لە بنەماکانی شۆڕشە مۆدێرنەکانە.

سروشتییە لە هەناوی شۆڕشدا کەسایەتییەک دروست دەکرێت و بیچم دەگرێت، پێناسەکانی خیانەت و پاڵەوانی لە ئاست جێبەجێکردنی بەرپرسایەتییە کۆمەڵایەتی-سیاسییەکانیشدا، ڕوونتر دەبنەوە. چونکوو دەچیتە قووڵایی پرسە کۆمەڵایەتییەکانەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ دۆخەکە و پێویستیی خێرای ڕێکخستنی گەلدا ئاشنا دەبیت. بە هەڵبژاردنی میتۆدگەلی سیستماتیک و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی-سیاسی لە ناو دڵی جەنگێکدا، کە خودی ئێرانیش هەر لەو شوێنە شەڕی داعشی کرد، فێری ڕێگەچارەی بەرهەستتر و زۆر کارامەتر دەبیت. تا کاتێک کە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک ڕۆ نەنرێت، هەرگیز لە دەستێوەردانەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی و سەرجەم دەستێوەردانەکان لە ناوچەکەدا ڕزگار نابین. ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێ دەوری بنەمایی خۆی لە پرۆسەی کۆمەڵایەتیدا بگرێتەوە ئەستۆ.

لە مێژووی مۆدێرنی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیمۆکراتیکدا، هێزی دەوڵەت-نەتەوە و هێزی بەڕێوەبردنی دیمۆکراتیک پێکەوە دەبزوون؛ شێوازێکی دیالێکتیکی. بۆ تێگەیشتن لە «گشت» دەبێ جیاوازییە لۆکاڵەکان قبووڵ بکەین. ئەمە بە واتای جوداییخوازی و ڕووخاندن نییە! هەروەک چۆن لە سووریا هێزە دیمۆکرات و شۆڕشگێڕەکان توانای پێویستیان بۆ ڕووخاندن هەبوو، بەڵام لەباتیی ئەوە، ڕۆنانی سیستەمی خۆیان هەڵبژارد و دەسەڵاتی ناوەندگەرای ئەسەدیان بچووک کردەوە. سیستەمی شۆڕش ڕێگای خۆی دەبڕێ؛ دیمۆکراتیزاسیۆنی بنەماڵە بە مەبەستی تێپەڕین لە ڕەگەزگەرایی، دیمۆکراتیزاسیۆنی ئایین بە مەبەستی تێپەڕین لە ئایینگەرایی و نەک دژایەتیی ئایین، دیمۆکراتیزاسیۆنی هەموو دامەزراوەکانی سیستەم بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەسەڵاتخوازیی ناوەند، ئەمانە هەموو ڕۆنراوی ئۆتۆریتەیەکی هاوبەشن بەبێ کەوتنەناو داوی دیکتاتۆری و پاکتاوکردنی نەریتی گەلانی ناوچەکەوە کە هەمان شوناسەکەیانە. سیستەمێک کە ژن و شوناسە پەراوێزخراوەکان ببینێت و حسێبیان بۆ بکات، بەم پارادایمە نوێیەوە دژی «جودایی»یە کە هەر لە سەرەتای لەدایکبوونەوە پێی تاوانبار دەکرێین. چونکوو باوەڕی بە دەوڵەت و سروشتی دەوڵەت نییە کە بەرهەمی درۆ و خەڵک فریودان و شکستی ڕەگەزیی ژنە، بگرە بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵاتە.

هەموو هەوڵ و چالاکییەکانم لە پێناو خزمەتکردن و بەجێهێنانی ئەرکی مێژووییم لە بەرانبەر ئەزموونەکانی ژیان و شوناسی مێژوویی خۆمدا بووە بە مەبەستی بەدیهێنانی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە بێئەملاولا و حەتمییەکانی مێژوو. بێگومان ڕێگای دروست بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیکیش گرتنەبەری شێوازگەلی دیمۆکراتیکە لە ڕۆنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی-سیاسیدا کە خەڵک خۆیان کێشەکانیان بخەنە بەر ڕاوێژەوە، بیریان لێ بکەنەوە و ڕێگەچارەیان بۆ بدۆزنەوە، ئەمە خودی دیمۆکراسییە!

خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیک بە پشتبەستن بە پارادایمی نەتەوەی دیمۆکراتیک (هەموو نەتەوەکانی ناو سنوورەکە) بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی قەیرانە قووڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، لە ناو سیاسەتەکانی خۆیدا توانستی بەڕێکخستنکردنی خەڵکی لە ڕێگای کۆمەڵناسیی ئازادی و ژنۆلۆژییەوە گەڵاڵە کردووە. هەمان ئەو زانستانەی لە ڕێگای شیکاریی قووڵی مێژوویی-کۆمەڵایەتی- سیاسییەوە ڕێگەچارەکان دەخەنە بەردەست. خەڵک لە جێگایەکدا کە خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان ڕا دەبن و کۆمیتە خودتەوەرەکانی ئاشتی، ئابووری، فێرکاری، خزمەتگوزاری، تەندروستی، کولتوور و هونەر، ئایین و باوەڕ، لاوان و ژنان پێک دەهێنن، لە قەیراناویترین دۆخی شەڕدا ڕۆژانە سەدان کێشە چارەسەر دەکەن. ژن و پیاو لە تەنیشت یەکدا و بە هاوژیانییەکی ئازادی هاوبەش و سیستەمی هاوسەرکایەتییەوە، کۆمەڵگایەکی لاواز و نغرۆ لە قەیراندا دەخەنەوە سەر پێ و مانایەکی دی بە ژیان دەبەخشن. هەمان ئەو ژیانەی لە مانا بەتاڵیان کردووەتەوە. باوەڕ و ئیمانی پتەو بەوەی کە ڕێگای ئازادی دەبڕن و سەرەڕای هەموو تەنگەژە و ئازارەکانی بەردەم شۆڕش لە ئەقڵییەتدا، هەموو سات ئازادی دەژین. خەونێک کە جیاوازی ناکات لە نێوان سووریا، ئێران، ئێراق، تورکیا، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و غەزەدا کە لە ڕۆژئاواوە تا ڕۆژهەڵات لەسەر خوێنی هەزاران مرۆڤ شانتاژی پێوە دەکەن، ئەمەیش خودی ئازادییە.

ئەو کەسەی دەبێتە ڕێبواری ڕێگای حەقیقەت و ئازادی، مانایەکی دی بە مەرگ و ژیان دەبەخشێت. ترسی ئێمە نەک لە مەرگ بەڵکوو لە ژیانێکی سەرشۆڕانە و کۆیلانەیە. ژیانی ئازاد لەو شوێنەدا دەست پێ دەکات کە ژنان (کە کۆنترین داگیرکراوەکانن) شێلگیر و پتەو بۆ شەرافەت و کەرامەتی خۆیان بە جۆرێک دەژین کە لە پێناو ژیانی ئازاددا مەرگ لە ئامێز دەگرن.

شەریفە موحەممەدی، من و هەموو ئەو ژنانەی لە نۆبەتی سێدارەداین، یەکەمین و دوایین ژنانێک نیین کە تەنها لەبەر گەڕان بەدوای ژیانێکی ئازاد و شکۆمەنددا تاوانبار کراوین و دەکرێین. بەڵام تا گیانێک پێشکەش نەکرێت، ئازادییش نایەتە دی. نرخی ئازادی گرانە. تاوانمان لێکگرێدانی «ژن، ژیان، ئازادی»یە.

پەخشان عەزیزی

جولایی ٢٠٢٤

زیندانی ژنانی ئێڤین – تاران

The post نکۆڵیکردن لە حەقیقەت و ئەڵتەرناتیڤەکەی appeared first on ژنەفتن.

لەبارەی سیستەمی یەکپۆشییەوە
بۆ  جەنابی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕێزدار پ.ی.د کامەران یونس محەمەد ئەمین

بابەت: داواکاری

سڵاو و ڕێز

پەیوەست بە بابەتی یەکپۆشی کە جەنابتان بڕیارتان لێی داوە و، فێرخوازان ناچارن لە سەرەتای ساڵی تازەی خوێندنی ئەکادێمی کار بەو بڕیارە بکەن، حەز دەکەم ئاماژە بە چەند خاڵێك بدەم.

جگە لە چەند وڵاتێکی نا-دیموکراسی بۆ نموونە کۆریای باکوور، لە هیچ ناوەندێکی ئەکادێمی لە دونیادا فێرخوازان ناچار نین هەمان جلوبەرگ(سیستەمی یەکپۆشی) لەبەر بکەن، وە لە هەمان کاتدا ئاستی زانستی زانکۆکانیان لە لوتکەدایە. بۆ نموونە ئۆکسفۆرد. ڕاستە هەندێک یاسای تایبەت لەبەرچاو دەگیرێت(Dress code) بۆ نموونە لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچە ڕووت ڕێگەپێدراو نییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك فێرخوازان ناچار نین هەمان جلوبەرگ لەبەر بکەن. هەروەک جەنابتان باستان لێوە کردووە؛ گوایە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی فێرخواز زیاتر گرینگی و فۆکس لەسەر خوێندنەکەی بکات و دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی. پێم وایە کێشەکە زۆر ڕوونە ئەوەی هۆکارە بۆ نزمی ئاستی زانستی زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی یەکەم خودی فێرخوازە، وە بە پلەی دووەم سیستەمی زانکۆکەیە. بێگومان هۆکارگەلی تر زۆرن، بۆ نموونە: ژێر هۆکارەکانی وەکوو  دۆخی ئابووری و ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگای کوردی و سیستەمی سیاسیی وڵات…

بەڵام بەهیچ شێوەیەك فرەپۆشی هۆکار نییە.

من دەمەوێت تەنیا دوو خاڵی سەرەتا ڕوون بکەمەوە:

زۆربەی فێرخوازان بەبێ بوونی هیچ ئارەزوویەکی پێشوەختە دێنە زانکۆ. زۆر بەداخەوە ئەوە دەڵێم بەڵام تەنیا پێوەری هەڵبژاردنی بەشەکان لەلایان فێرخوازانەوە، هەبوونی دەستی کارە لە دوای تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار ؛-

أ- بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئاستی ڕۆشنبیریی کۆمەڵگەی کوردی؛ عەقڵی پەتی کۆمەڵگای کوردی پێی وایە تەنیا ڕێگایەك بۆ دابینکردنی داهاتوو، بەدەستهێنانی کار و بڕە پارەیەکی زۆرە، کە ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانی کپیتاڵیزەبوونی کۆمەڵگای کوردی. لەم حاڵەتەدا بەبێ بوونی حەز و خولیا، فێرخواز دوور دەکەوێتەوە لە ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی زانستی لەنێو زانکۆدا. چونکە لە بنەڕەتدا پرۆسەکە لەسەرە بنەمای حەز و خولیای ئەو نەبووە.

ب- دۆخی پەروەردە؛ دیارە خراپی دۆخی پەروەردە لە کوردستاندا لەوپەڕی دایە، دیسپلینکردێنێکی یەکجار زەق بەدی دکرێت لە سیستەمەکەدا، کە ئەمە نەک هەر نابێتە هۆی گەشەپێدان و چەکەرەکردنی حەز و خولیا و ئاواتەکان لە منداڵاندا، بەڵکوو بووەتە هۆی سەرکوتکردنی هەرجۆرە لادانێك لە عەقڵە دۆگما و سەرمایەداریەکەی کۆمەڵگەی کوردی. ئێمە هەر لە منداڵییەوە وا فێرکراوین دکتۆر و ئەندازیار و … باشترین پیشەن، وە حەتمەن منداڵان لە داهاتوودا دەبێت ببن بە یەکێک لەمانە، لە کاتێکدا لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی خۆرئاوا گرینگییەکی تایبەت بە حەزی منداڵان دەدرێت وە تەنیا پێوەرێک بۆ دیاریکردنی داهاتووی خوێندنیان بریتییە لە خولیا و ئارەزووەکانیان. بەپێچەوانەوە لە وڵاتی دواکەوتووی خۆرهەڵاتی ناوین تەنیا پێوەر بۆ دیاریکردنی داهاتووی خوێندنی منداڵان بریتییە لە دەستی و کار و کۆنمرەی دواین ساڵی خوێندنیان. بۆ نموونە بەشەکانی مۆسیقا و شانۆ و سینەما کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا گرینگی تایبەتی پێ دەدرێت، بەڵام لەم ناوچەیەدا نەك هەر گرینگی پێ نادرێت بەڵکوو لە لایەن ڕەوتە ئیسلامییە توندڕەوەکان بەگشتی نەفی کراوە، وە لەلایەن بەشەکانی تری کۆمەڵگا بە بیانووی نەبوونی دەستی کار بە تەواوی پشتگوێ خراوە. کە دەرکرێت فێرخوازێك کە خولیا و ئارەزووی شانۆیە ، داهێنان و کاری زانستی ئێجگار زۆر ئەنجام بدات تا لە کۆتاییدا ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی وەکوو لەوەی لە بەشێکی پزیشکی درێژە بە خوێندن بدات و تەنیا ئامانجی وەرگرتنی بڕوانامە بێت. بۆیە کاتێک فێرخواز بەبێ بوونی ئارەزووی پێشوەختە دێتە زانکۆ، دوور دەکەوێتەوە لە هەرجۆرە داهێنان و چالاکییەکی زانستی ناو زانکۆ، و تەنیا مەبەستی تەواو کردنی خوێندنەکەیە. دەرئەنجامی هەموو ئەمانە ئەم کارەساتە دەهێنێتە کایەوە  کە ئەمڕۆ ئێمە بەچاوی خۆمان دەیبینین. ئەویش بێبەرهەم بوونی دەرچووانی زانکۆیە، وە دابڕانی تەواوه لە داهێنان و پێشکەوتن لە دوای پڕۆسەی خوێندن. هەرچەند لە میانەی پرۆسەی خوێندنیشدا هیچ جۆرە داهێنانێك بەدی ناکرێت لە فێرخوازاندا. دابڕانەکە بە شێوەیەکە کە زۆر بە ئەستەم دەتوانین شوێنەواری خوێندن لە نێوەندێکی ئەکادێمی لە دەرچوویەکی زانکۆدا بدۆزینەوە. بێگومان ئەمەش لەبەر ئەوەیە فێرخواز لە بنەڕەتدا بە پڕۆسەی خوێندندا تێناپەڕێت، گریمان فێرخواز بە ئارەزوو و خولیای خۆی چووە نێو پڕۆسەکەوە، لە ئەگەری بوونی بەرهەمیشدا، ئەوا ئاستی بەرهەمەکە لاواز دەبێت، چونکە نێوەندەکە نێوەندێکی ئەکادێمی نییە.

خاڵی دووەم کە دەمەوێت ئاماژەی پێ بکەم. سیستەمی زانکۆیە. نزمی ئاستی زانستی لە زانکۆی سەلاحەدیندا بەشێکی زۆری دەکەوێتە سەر شانی خودی فێرخوازان وەکوو لەسەرەوە ئاماژەم پێدا. بەڵام بەشەکەی تر دەکەوێتە سەر سیستەمەکە و بەڕێوبەرانی ئەم سیستەمە. وەکوو هەموو لایەك ئاگادارن لە ئێستادا لە زانکۆی سەلاحەدین سیستمی کۆرسات پەیڕەو دەکرێت، کە لە هەر کۆرسێکدا کۆمەڵێک بابەت و وانە دەخوێندرێت کە جیاوازن لە یەکتر. بەڵام کێشەکە لە بنەڕەتی سیستەمەکەدایە، نەك ژمارە و جۆری وانەکان. لە هەر وانەیەکدا مامۆستا لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆرسدا کتێبۆکەیەك یان چەند پەڕێك لە کتێبێکدا دەدات بە فێرخوازان، یان مەلزەمەیەك کە خۆی ئامادەی کردبێ. وە ئەمە دەبێتە ئەساسی وانەکە. واتە تەنیا ڕێگەیەك بۆ بەدەستهێنانی نمرە، خوێندن یا لەبەر کردنی ئەم کتێبەیە. (لە درێژەدا باسی لەبەر کردن دەکەم).

دووبارە بەشێکی زۆری بەڕێوبەرانی سیستەم هەر جۆرە لادانێك لەم کتێبانە نەفی دەکەن. ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لادانەکە نەفی نەکەن، نمرەی بەرزتر دەدەن بە ئەوانەی کە لایان نەداوە، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە نەفی کردن. وە لە کۆتاییدا ئەو فێرخوازانە سەرکەوتووترن کە تەنیا کتێبەکانیان دەرخ کردووە. لە زۆر حاڵەتدا لادەرەکان بە ناکام دێنە هەژمار، ئەگەر سەرکەوتووش بن، ئەوا بە پلەیەکی نزمە. چونکە پەیوەندیی نێوان فێرخواز و بەڕێوبەرانی ئەم سیستەمە پەیوەندیەکی لاهوتییە. سەرانی سیستەمەکە پێیان وایە زانستی موتڵەقیان لایە و ئەوان تەنیا دەرچەیەكن بۆ بەدەستهێنانی زانست لەلایەن ئەندامانی خواروو خۆیانەوە (فێرخوازان). بۆیە هەر لادانێكیان پرسیارێکی جیدی پێگەی خۆیان دەخانە مەترسییەوە، کەواتە ناچارن نەفی بکەن و لانەدەرەکان وەکوو پێشەنگ بناسێنن.

ئەگەر سەرانی سیستەمەکەش مەبەستیان نەبێت، بەڵام خودی سیستەمە مەکینەیەکی گەورەیە کە تەنیا ئامانجی  بەرهەمهێنانی تووتیە. سیستەمە دەرخکەرەکە نەك تەنیا هیچ فەزایەك بۆ داهێنان ناهێڵێتەوە بەڵکوو دەرخ کردن وەکوو پڕۆسەیەکی موقەدەس دەناسێنێت، دەتوانین بڵێین (جەهلێکی موقەدەس). دەرئەنجامەکانی بەرهەمهێنانی تووتی زۆر ترسناکە، نەك تەنیا لەبەر ئەوەی تاکی بێبەرهەم دروست دەکات، بەڵکوو ئەم تاکە لە کۆتاییدا هیچ جۆرە فۆرمێکی تر لە ژیان قبوڵ ناکات، جگە لەو فۆرمەی کە دەرخی کردووە، جا چ لەنێو زانکۆ دا بێت یان دەرەوەی زانکۆ . واتە لەنێوبردنی هارمۆنیەتی کۆمەڵگا. هەموومان ڕۆژانە هەواڵی کووشتن دەبیستین لەم کۆمەڵگایەدا، ئەز لەو بڕوایەدام، ئەگەر هەمووشی نەبێت بەشێکی زۆری هۆکاری کووشتنەکان دەگڕێتەوە بۆ تاك فۆڕمی. عەقڵی دۆگمای کۆمەڵگای کوردی جگە لە فۆڕمە باوەکە، توانای هەزمکردنی هیچ جۆرە فۆڕمێکی دی نییە. جا چ فۆڕمی هزری بێت یان هەر جۆرە فۆڕمێکی تر. بۆیە ناچار دەست بۆ سڕینەوەی ئەوی‌تر دەبات. یەکپۆشی هیچ فەزایەك بۆ گفتوگۆ ناهێڵێتەوە، چونکەلە بنەڕەتدا هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی ئەوی‌تر، بێگومان کاتێك ئەوی‌تر بوونی نەبێت، دروستبوونی گفتوگۆش مەحاڵە.

بۆیە من فرەپۆشی بە باشتر دەزانم، بە تایبەتیش لە نێوەندێکی زانستی (ئەگەرچی لە ئاستێکی نزمیشدا بێت). چونکە لە کۆتاییدا ئەمە ئەرکی زانکۆیە کە کۆمەڵگا ئاراستە بکات. جا ئێمە لە وەها نێوەندێکدا ئەم شێوازە لە تاكی فۆڕمی پەیڕە بکەین، ئەوا بێگومان ئەم کارەساتە بۆ چەندین ساڵی تر درێژە دەکێشیت.

ئەم بەرهەمە ئاستی زانستی زانکۆ هەمیشه لە خوارەوە دەهێڵێتەوە. بە چاولێکردنێك لە ژمارەی فێرخوازانی وەرگیراو لە بەشە پزیشکییەکان و کۆلێژی ئەندازیاری و بەشی زمانی ئینگلیزی و کۆلێژی یاسا و بەراوردکردنی بە ژمارەی فێرخوازانی وەرگیراو لە بەشە هونەرییەکان و چەن بەشێك لە کۆلێژی زمان و… ڕاستی بەشی یەکەمی قسەکانم و چاولێکردنێکی تر لە بەرهەمی دەرچووانی هەموو بەشەکان، ڕاستی بەشی دووەمیشی دەردەکەوێت.

جەنابتان لەوە دووا بوون کە؛ یەکپۆشی دەبێتە هۆی نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی چینایەتی. من پێم وایە ئەم بڕیارەی جەنابتان پێچەوانەی هاوکێشەکەیە. یەکپۆشی نەک هەر نابێتە هۆی کەمکردنەوەی چینایەتی بەڵکوو وەکوو پێداکردنی بەنزین وایە بە ئاگرێك کە خۆی لەمێژە داگیرساوە. جیاکردنەوەی فێرخوازانی زانکۆ حکوومییەکان و زانکۆ ئەهلییەکان، تەنیا خزمەتکردنە بە چینی بورژوا. چونکە بڕیارەکەی جەنابتان تەنیا فێرخوازانی زانکۆ حکوومییەکان و زانکۆ ئەهلییەکان لێک جیا دەکاتەوە. فێرخوازانی زانکۆ حکوومییەکان ئەگەر بە جلوبەرگیش نەبێت، بە ئۆتۆمبێلەکانیان، بە مۆبایلەکانیان، بە ژیانی تایبەتییان، هەر دەبنەوە هۆی دەرکەوتنی جیاوازی چینایەتی (هەرچەند من پێم وایە ئەمە بیانوویەکی زۆر گاڵتەئامێزانەیە، چونکە بە ڕاستی ئەگەر کەسێك پێی وابێ بە پۆشینی جلوبەرگێکی کەشخە باری ئابووری باشترە لە کەسێکی دی کە جلوبەرگێکی سادەتری پۆشیوە، ئەوا ئەو کەسە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە. واتە کێشەکە لە کەسەکەیە، نەک جلوبەرگەکە). هەر ئەوەندە بەسە کە چاوێك لە بینای زانکۆ ئەهلییەکان بکەن و بەراوردی بکەن بە زانکۆ حکومییەکان. ئەوەندە بەسە کە بێن چاییەك لە کافتریایەکی زانکۆی سەلاحەدین بخۆنەوە و پاشان بەراوردی بکەن بەو چاییەی کە لە زانکۆیەکی ئەهلی نۆشی دەکەن. جیاوازیی چینایەتی لە ئامادەبوونی سەرانی حکوومەت لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆیەکی حکوومی و ئەهلی زۆر بە زەقی دەردەکەوێت تا جیاوازی ڕەنگەکانی جلوبەرگ. ئەوەندە بەسە کە بێن پیاسەیەک بە نێو حەوشەکانی کۆلیژەکانی زانکۆی سەلاحەدیندا بکەن ، بێگومان ئەگەر چانس یاوەر بێت و دیواری بینا کۆنەکان کە هی زیاتر لە نیو سەدە پێش ئێستایە، نەڕووخێت و ئەو کات بەراوردی بکەیت بە بینایەکی سەدەی ٢١ی زانکۆیەکی ئەهلی. ئینجا زۆر بەڕوونی هەست بە گەرمیی ئەو ئاگرە دەکەن، کەوا بەو بڕیارەتان  هێندەی تر کڵپەی دەسەنێت. جیاوازی چینایەتی هەر لە دێر زەمانەوە بوونی هەبووە. و لەگەڵ مێژووی مرۆڤایەتیدا درێژەی کێشاوە و گەیشتووەتە لووتکە. بۆ نموونە جیاوازی چینی ڕەعیەت و دەرەبەگەکان لە سەردەمی تزارەکانی ڕووسدا، یاخود جیاوازی چینی ڕەشپێست و سپیپێست لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا لە ئەمریکا یاخود سەرهەڵدانی فاشیزم. تەنانەت لەم دواییانەدا، لەکاتی ئاوارەبوونی هەزاران کەس لەپای جەنگی ئۆکرانیا، کۆمەڵێک پاس کە تایبەت بوون بە گواستنەوەی خەڵکی سیڤیل بۆ وڵاتانی ئەوروپا و پۆڵەندا بەتایبەتی، کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دابین کرابوو ، کەچی ئامادەنەبوون، پەنابەرە ڕەشپێستەکانی ئۆکرانیا بگوازنەوە. بۆیە ئەز لەو بڕوایەدام نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی جیاوازی چینایەتی لەمڕۆدا لە هەر دەسەڵاتێکی مرۆیی بەدەرە و تەنهاڕێگا، هۆشیارکردنەوە تاکە لەمەڕ ئەم کێشەیە و کۆی کێشەکانی تر کۆمەڵگا. هەرچەن خودی کێشەکە بە شێوەیەکی باش کاڵ بووەتەوە ، لە چاو سەدەکانی ڕابردوو. بۆیە پێم وایە یەکپۆشی هیچ پەیوەندیەکی نە بە ئاستی زانستی و نە بە کەمکردنەوەی جیاوازی چینایەتی نییە.

لەم سۆنگەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەم بڕیارەکەتان هەڵبوەشێننەوە. یان لانیکەم بڕیارەکە بکەنە ئارەزوومەندانە، واتە فێرخواز سەرپشك بێت لە یەكپۆشی یاخود فرەپۆشی.

لەگەڵ ڕێزدا

زەردەشت غازی

فێرخوازی زانکۆ سەلاحەدین- کۆلێژی زمان – بەشی زمان و ئەدەبیاتی فارسی .

The post لەبارەی سیستەمی یەکپۆشییەوە appeared first on ژنەفتن.

چارەی دڵی بریندار
ساڵی ١٧٩١ز ئیمانوێل کانت، فەیلەسووفی مەزنی ئەڵمانی، نامەیەکی لە “ماریا ڤۆن هێربێرت” پێ گەیشت، تێیدا داوای ئامۆژگاری لێ دەکات بۆ ئەو دۆخەی بەهۆی دڵی بریندارییەوە بەو دوایییە تووشی بووە. هیندە لەسەر دڵی گران بووە، ویستوویەتی خۆی بکوژێت. دواتر بیری کردووەتەوە، ئەمە لەگەڵ فەلسەفەی کانت ناگونجێت.

ماریا، کچێکی نەمسایی گەنج بووە، خوێنەرێکی جددیی فەلسەفە بووە و ئالوودەی هەموو نووسین و بەرهەمێکی کانت بووە، بە شێوەیەک لە ڕێی ئاڵوگۆڕی نامەوە پێوەندییەکی قوتابی و مامۆستا لە نێوانیاندا هەبووە.

ماریا ڤۆن هێربێرت                                             ئیمانوێل کانت (١٧٢٤-١٨٠٤) فەیلەسووفی ئەلمانی

“کانتی مەزن؛

بۆ داوای هاوکاری نامەت بۆ دەنێرم، وەک چۆن بڕوادار داوا لە خوای خۆی دەکات تا بگات بە حەسانەوە یان ئامۆژگارییەک، بۆ مردن ئامادەم بکەیت. لە نووسینەکانتدا، ژیانێکی دیکەت سەلماندووە، بەڵام من لەم ژیانەدا هیچم نەبینیوە، هیچ شتێک جێی ئەوە ناگرێتەوە کە لەدەستم داوە. کەسێکم خۆش دەویست، لە چاوانمدا تەواوی بایەخەكانمی كۆ كردبووەوە، هەر بۆیە تەنیا لەبۆ وی ژیام. هەموو شتێکم لە بەراوردی ئەودا، پووچ و بێنرخ دەبینی. بەهەرحاڵ، درۆیەکی گەورەی كۆن هەبوو كە بێڕێزی بوو بەرانبەری، ئێستە بۆیم ئاشکرا کرد، بەبێ ئەوەی بەرژەوەندییەکی کەسیی خۆمی تێدا بێت. هیچ تاوانێکم لە ژیانمدا نەکردووە تا لێی بشارمەوە، بەڵام درۆکە بەشی ئەوەی کرد، چیدی خۆشەویستیی بۆم نەمێنێت. چونكە پیاوێکی مەردە، هاوڕێیەتی لەگەڵمدا نەپچڕاند، بەڵام ئەو هەستەی لە ناخماندا بۆ یەکی ڕادەکێشاین، نەماوە: داخ بۆ ئەم دڵەم کە بووە بە هەزاران پارچەوە!

ئەگەر بەرهەمی تۆم زۆر نەخوێندایەتەوە، بەدڵنیایییەوە ئێستە کۆتاییم بە ژیانم هێنابوو، ئاخر ژینم بریتییە لە ئەشکەنجەدانی خۆم. خۆت بهێنە جێگەی من، یان نەفرەتم لێ بکە، یان دڵم بە شتێک بدەوە، پشووم بداتێ. کتێبی “بناغەی میتافیزیکیای ئەخلاق”ـم خوێندەوە و لەبارەی هەبوونی بنەبڕییش زۆرم خوێندووەتەوە و هیچ هاوکاری نەکردم. لەو کاتەی پێویستیم بە ئاوەزم بوو، بەجێی هێشتم؛ ئێستە هانام بۆ تۆ هێناوە، تا وەڵامم بدەیتەوە.”

کانت لە وەڵامی ماریادا نووسی:

“وا دیارە ئەم نامەیەت هەستێکی قووڵی تێدایە و دەراویشتەی دڵێکە لەپێناو چاکەکاری و ڕاستگۆییدا دروست بووە؛ چونکە بەرانبەر ئەو تایبەتمەندییانەدا، بەتەواوی کراوەیە. داوات کردووە بە دیاریکراوی خۆم بێنمە جێت. من تەنیا هێورکەرەوەیەکی ئەخلاقیی پوختت پێ دەدەم. من نازانم پێوەندییەکەت، پێوەندیی هاوڕێیەتی بووە یان هاوسەرگیری، بەڵام دیارە جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبووە. خۆشەویستی، ئیدی بۆ هاوبەشی ژیان بێت یان هاوڕێ، گریمانەی پێشینە بۆ ڕێزگرتنێکی هاوبەشی یەکتری، تەنیا وەهمێکی جەستەیییە و خێرا دەشکێت.

ئەم جۆرە خۆشەویستییە کە دەیەوێت هەموو خۆی بۆ ئەوی دیکە بۆ ئاشکرا بکات و هەمان چاوەڕوانی لە بەرانبەریش هەیە، ناتوانرێت بشاردرێتەوە. ئەمە باشترین نموونەیە بۆ داوای هاوڕێیەتی، کەچی شتێک لە ناخماندا لەبەردەم ئاشکرابێژیدا سنوورمان بۆ دادەنێت و دەبێتە بەربەست بۆ هەڵڕژانی تەواوی ئەوەی لە هەناوماندا هەیە. ئەمەیە وای کردووە، هەر یەکەمان شتێک لە بیرکردنەوەکانمان لە ناخماندا زیندان دەکەین. دانا کۆنەکان لەسەر ئەم دڵشاردنەوەیە گازاندەیان هەبووە، تەنانەت ئەرستۆ دەڵێت: هاوڕێ ئازیزەکانم، شتێک نییە بە ناوی هاوڕێیەتی.

ناتوانین چاوەڕێی ئاشکرابێژی لە خەڵکی بکەین، چونکە هەموو کەس لە ڕووتبوونەوەی خۆی و ئاشکرابوونی تەواو دەترسێت، نەبادا ئیدی کەمنرخ بكەوێتە بەر چاوان. لەگەڵ ئەوەشدا، نەبوونی ئەم ئاشکرابێژییە، ئەو بەرگرییەی ناخ دروست دەکات کە جیاوازە لە فێڵکردن. ڕاستگۆیی، هیچی دیكە نییە جگە لە گوتنی حەقیقەت، بەڵام بە ناتەواوی. فێڵباز کەسێکە شتێک دەڵێت کە خۆیشی دەزانێت ڕاست نییە. ئەم جۆرە گوتانە لە دیدی چاکەکاریدا، پێی دەگوترێت درۆ. ڕەنگە زیانی نەبێت، بەڵام بێتاوانیش نییە. درۆ، پێشێلکردنێکی گەورەی ئەرکی هەرکەسێکە بەرانبەر خۆی: لێدانە لە شکۆی مرۆڤبوونی کەسەکە و هێرشیشە بۆ سەر ڕیشەی بیرکردنەوەکانمان. وەک دەبینیت، داوات کردووە وەک پزیشکێککە فێڵت لێ ناکات، ئامۆژگاریت بکەم. بە ناوی خۆشەویستەکەتەوە دەدوێم و دەمەوێت بیانوو بۆ هەڵوێستی ئەو بهێنمەوە کە سۆزەکانی بەرانبەرت گۆڕاون. لە خۆت بپرسە، داخۆ لەسەر کامیان دەبێت گلەیی لێ بکەیت، لەوەی بە هەڵەشەیی ددانی پێدا ناوە، یان مۆڕاڵی ڕیشەیی سەبارەت بە درۆ؟ ئەگەر لەبەر هۆی یەکەمە، ئەوە تۆ بۆ تەوابوونی ئەرکەکەت پەشیمانیت. بەڵام بۆ؟ چونکە بووەتە هۆی لەدەستدانی متمانەی هاوڕێکەت. ئەم پەشیمانییە، هیچ شتێکی ئەخلاقی ناجوڵێنێت، چونکە لە نەست و هۆشیارییەوە دروست بووە، نەوەک کارەکە خۆی، بەڵکوو بەرەنجامەکەیەتی. لە بەرانبەردا، ئەگەر ئەم خۆلۆمەکردنەت لەسەر بنەمای بڕیارێکی ئەخلاقیی هەڵسوکەوتەکەت بێت، ئەوا نەوەک من، هەر پزیشکێک ئامۆژگاریت بکات لە مێشکتی دەربکەیت، لە ڕووی ئەخلاقییەوە هەژارە.

کاتێک گۆڕانکاریی هەڵوێستت لەسەر خۆشەویستەکەت دەردەکەوێت، تەنیا پێویستی بە کاتە تا کاریگەرییەکانی لەسەر ئەو تووڕەیییەی، وردە وردە دەربکەوێت، لە کاتێکدا دیارە توڕەیییەکەی بێ بیانوو نییە. ئیدی پاشان ئەو ساردییە دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستییەکی توندتر و سەقامگیرتر. خۆ ئەگەر لە بەرەنجامدا ئەمە ڕووی نەدا، ئەوە دیارە هەر لە بنەڕەتەوە سۆزەکەی زیاتر هەستێکی غەریزەیی هەڵقوڵاوی هەوەس بووە لەوەی ئەخلاقی بێت. بەهەرحاڵ وا دیارە نەماوە. بەدبەختی لە ژیاندا ڕوومان تێ دەکات و دەبێت بە بەرگەکرتنەوە ڕووبەڕووی ببینەوە. بەشێکی ئەو بەهایەی بۆ ژیانمان داناوە، بەهۆی ئەو چێژەی لە خەڵکییەوە پێی دەگەین، زێدەڕۆیی زۆری تێدایە.

کەواتە هاوڕێی ئازیز، بۆ ئامۆژگارییەکە، سێ ڕەهەندە کلاسیکەکە دەبینیت: ڕوانگە، بەرەنجام و حەسانەوە. خۆت بۆ یەکەم و دووەم تەرخان بکە، کاریگەرییەکەیان لە سێیەمدا دەردەکەوێت و حەسانەوە خۆی دەردەکەوێت.

ماریا ڤۆن هێربێرت، وەڵامێکی درێژی کانت دەداتەوە، ئەمە کورتەیەکێتی:

ئێستە باشتر لە بابەتەکە دەڕوانم. هەست بە بۆشایییەکی فرەوان لە ناخم و چواردەورم دەکەم، خۆم بە زیادە و ناگرینگ دەبینم. هیچ شتێک بۆ لای خۆی ڕامناکێشێت. سەرکۆنە و لەخۆبێزارییەکەم وای کردووە بەرگەی ژیان نەگرم. بە لەخۆبایی لێم تێ مەگە، بەڵام ئەو ویستە ئەخلاقییانەی باسی دەکەیت، بۆ من زۆر ئاسانە. بەگوێی ویستی لاوازیم دەکەم، بەو شێوەیەی دەیەوێت. ترسی ئەخلاقی، تەنیا لەو کاتەدا هەڵدەقوڵێت کە بۆ تاوان ڕات دەکێشێت، من بۆ بەرگریکردنی، هیچ کۆششێکم پیویست نییە… چیتر زانستی سروشتی و هونەر ناخوێنم؛ چونکە خۆم هێندە بە بلیمەت نابینم تا فرەوانتریان بکەم، سەبارەت بە خۆشم  چیتر نامەوێت زیاتریان لەسەر بزانم. ڕەنگە تۆ بتوانیت ویستەکانی من بۆ یەک شتی دیاریکراو وێنا بکەیت، ئەمەش بەهۆی کورتیی ئەم ژیانە بێنایە کە پێم وایە قەت نە لەوە باشتر دەبێت نە خراپتر. ئەگەر وا دەزانیت هێشتا گەنجم و هەموو ڕۆژێک تەنیا هێندەی لە مردن نزیکم دەکاتەوە بەلامەوە جێی بایەخە، ئەوا دەتوانیت بڕیار لەسەر ڕێژەی ئەو چاکەیە بدەیت ئەگەر بتوانیت هەمان ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت. من لێت دەپرسم، چونکە ڕوانگەی من بۆ ئەخلاق ئیدی لێرەدا بێدەنگ دەبێت، لە کاتێکدا لەسەر هەموو شتێکی دیکە دەتوانێت بدویت. ئەگەر ناشتوانی ئەو وەڵامەم بدەیتەوە کە دەمەوێت پێی بگەم، تکات لێ دەکەم، شتێکم پێ ببەخشە تا لەم بەتاڵییەی هەستی پێ دەکەم دەرم بهینێت، چونکە ڕۆحم بەرگەی ناگرێت.

کانت، وەڵامی نامەکەی نەدایەوە و ماریا خۆی کوشت.

سەرچاوە

The post چارەی دڵی بریندار appeared first on ژنەفتن.

نامەیەکی ڕیڵکەی شاعیر
ئازیزی من بەڕێز کاپوس،

نامەوێت لە سەروەختی گەیشتنی کریسمسدا و لە ناوەڕاستی پشووەکەدا، لە کاتێکدا به‌ قورسایییه‌كی نائاسایی ته‌نیاییت له‌خۆ گرتووه‌، له‌ سڵاوی من بێبه‌ش بیت. کاتێک دەبینیت تەنیایییەکەت فراوانە، پێویستە کامەران بیت؛ تۆ دەبێت لە خۆت بپرسیت تەنیایییەک کە فراوان نییە چ مانایەکی هەیە؟ تەنها یەک جۆر تەنیایی هەیە، ئەویش تەنیایییەکی فراوانە؛ قورسە، لەخۆگرتنی سه‌خته‌ و بە ڕاده‌یه‌ك هەموو کەسێک بە کاژێرگەلێکدا تێدەپەڕێت کە بە خۆشحاڵییەوە تەنیایی دەگۆڕێتەوە بە هەر جۆرێک لە تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی، هەرچەندێک سووک و ڕیسوا بێت، ده‌یگۆڕێته‌وه بە بچووکترین هاودەمی کردنی ڕووکەشانە لەگەڵ یەکەم کەس کە دەیبینێت، لەگەڵ ناشایستەترین کەس. بەڵام ڕەنگە ئەمانە ئەو کاژێرانە بن کە تیایاندا تەنیایی گەشە دەکات، چونکە گەشەکردنی وەکوو گەشەکردنی لاوان بە ئازارە و وەکوو دەستپێکردنی بەهار پەژموردەیە. بەڵام ئەمە بە هەڵەدا نەتبات. لە کۆتاییدا تەنها یەک شت گرنگە، ئەویش تەنیایییە، تەنیایییەکی ناوەکیی فراوان. دەبێت بۆ چەندەها کاژێر بەنێو خۆتدا ڕێ بکەیت و ڕێت لە هیچ کەس نەکەوێت. ئەوەی تەنیا بیت وەکوو ئەو سەردەمەی کە منداڵ بوویت، کاتێک گەورەکان دەهاتن و دەچوون و دەرگیری بابەتگەلێ بووبوون کە گەورە و گران دەردەکەوتن چونکە ئەوان زۆر سەرقاڵ دەهاتنە بەرچاو و تۆ هیچ لەوە تێنەدەگەیشتی کە ئەوان دەیانکرد.

کاتێکیش لەوە تێدەگەیت کە چالاکییەکانیان داڕزاوە، کە پیشەکانیان ڕەق هەڵهاتووە و چیدیکە وابەستە نییە بە ژیانەوە، ئیدی بۆچی بەردەوام نابیت لەوەی لە قوڵاییی جیهانی خۆتەوە و لە فراوانی تەنیاییتەوە وەکوو منداڵێک سەیری ئەو شتانە بکەیت وەکوو ئەوەی تەماشای شتێکی نەناسراو بکەیت، کە ئەمیش لە خۆیدا کارە و پێگەیە و پیشەیە؟ بۆچی ده‌ست هه‌ڵبگریت له‌و دانایییه‌ی منداڵ هه‌یه‌تی له‌ تێنه‌گه‌شتندا و بیگۆڕیتەوە بە ڕقلێبوونەوە و بەرەنگاربوونەوە؟ تێنەگەیشتن بۆ خۆی ڕێگایەکە بۆ تەنیاییبوون کە تیایدا ڕقلێبوونەوە و بەرەنگاربوونەوە ڕێک بەتەواوی ئەو شتانەن کە تۆ دەتەوێت خۆتیانی لێ بتەرێنیت.

بەڕێزەکەم، بیر لەو جیهانە بکەرەوە کە لە ناختدا هەڵتگرتووە. دەتوانیت بە هەرچی جۆرێک دەتەوێت ئەم بیرکردنەوەیە ناوزەد بکەیت، جا یادکردنەوەی منداڵیت بێت یان تاسەکردنی پاشەڕۆژ بێت، تەنها هۆشمەند بە به‌وەی لە ناختدا دەبزوێت و لەپێش هەموو ئەو شتانەوە دایبنێ کە لە چواردەورتدا دەیانبینی. ئەوەی لە قوڵاییی ناختدا دەگوزەرێت شایەنی هەموو خۆشەویستیتە و بە چەشنێک لە چەشنەکان دەبێت ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بسازێیت و کاتێکی زۆر یان توانایەکی زۆر لەوەدا بە خەسار نەدەیت هەڵوێستی خۆت بۆ خەڵکانی تر ڕوون بکەیتەوە. کێ دەڵێت تۆ ئەسڵەن هەڵوێستت هەیە؟ دەزانم، پیشەکەت سەختە و پڕیەتی لە چتانێک کە لە دژایەتیکردنی تۆدان و منیش پێشبینی غەم و پەژارەتم کرد و دەمزانی کە هەر دەبێت بێتە بەرەوە. ئێستاش کە هاتۆتە بەرەوە، ناتوانم هیچ شتێک بۆ دڵدانەوەت بڵێم، تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم کە ڕەنگە هەموو پیشەکان وەهابن، پڕ بن لە داواکاری، پڕ بن لە دوژمنایەتیکردنی تاک، لێوانلێو بن لە بێزاریی ئەو کەسە ده‌مداخراو و بەدمیزاجانەی خەریکی ئەرکێکی بێتام و بۆنن. ئەو بارودۆخەی کە تۆ هەنووکە دەبێت تیایدا بژیت بە ڕادەیەکی زیاتر بار نەکراوە لەو نەریت و لایەنگیری و بیرۆکە ساختانەی لە هەموو بارودۆخەکانی تردا هەن. گەر دۆخگەلێ هەبن وا دەربخەن ئازادییەکی مەزنتر دەخەنە بەردەست، هیچ یەکێکیان لە خۆیاندا ئەوەندە فراوان و بەربڵاو نین بۆ ئەوەی بەسترابنەوە بەو شتە گرنگانەوە کە ڕاستەقینەترین جۆری ژیان لە خۆیانی دەگرێت. تەنها تاکێکی تەنیا لە ژێرەوەی قووڵترین یاسای شتەکانەوەیە و ئه‌و كاته‌ی بەرەو سپێدەیەک ڕێ دەکات یان لە ئێوارەیەکی پڕ لە ڕووداو دەڕوانێت و هەست ده‌كات بەوەی كه‌ دەگوزەرێت، له‌م كاته‌دا هەموو بارودۆخەکان لێی دەتەکن وەکوو ئەوەی لە پیاوێکی مردوو بتەکن، سەرەڕای ئەوەی لە ناوەڕاستی ژیانێکی پاراودا ڕاوەستاوە. بەڕێز کاپوس، ئەوەی تۆ هەنووکە وەکوو ئەفسەرێک ئەزموونی دەکەیت لە هەر پیشەیەکی داهێنراوی تردا بووایە بە هەمان شێوە هەستت پێ دەکرد. بەڵێ، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی هەر پۆستێکی تردا هەوڵ بدەیت ڕێگایەکی سانا و سەربەخۆ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگادا بدۆزیتەوە، ئەم هەستکردنە بە تەوق هێشتا لە کۆڵت نەدەبوویەوە. لە هەموو شوێنێک بەم چەشنەیە، بەڵام ئەمە بە هیچ جۆرێک مایه‌ی ترس یان خەفەت نییە. گەر هیچ شتێک نەبێت کە لەگەڵ خەڵکانی تردا هاوبەشی پێ بکەیت، هەوڵ بدە لە شتەکانەوە نزیک بە؛ ئەوان بەجێت ناهێڵن. شەوەکانیش هێشتا هەر لەوێدان، ئەو بایانەش کە بەنێو دارەکان و بەسەر چەندەها زەویدا هەڵ دەکەن. هەموو ڕەگەزەکانی جیهانی شتەکان و گیانداران پڕن لە جووڵە و تۆش دەتوانیت بەشدارییان تێدا بکەیت. منداڵانیش هێشتا هەر بەو شێوەیەن کاتێک تۆ خۆت منداڵ بوویت، بە هەمان شێوە خەمبار و دڵشادن. گەر بیریشت لە منداڵیت کردەوە، ئەوە کەڕەتێکی دیکە لە نێویاندا دەژیت، لەنێو منداڵە تەنیاکاندا. گەورەکانیش هیچ نین، شکۆمەندییەکانیشیان هیچ بەهایەکی نییە.

ئەگەر بیرکردنەوەش لە منداڵی و لەو سادەیی و بێدەنگییەی هاوشانییەتی تووشی تۆقینت دەکات و خه‌مبارت ده‌كات لەبەر ئەوەی تۆ چیدیکە ناتوانی بڕوا بە خودا بکەیت کە لە هەموو شوێنێکیدا خۆی بەیان دەکات، ئەودەم لە خۆت بپرسە بەڕێز کاپوس، ئایا بەڕاستی خودات ون کردووە؟ ئایا ڕاستتر نییە کە بڵێیت تۆ هەرگیز خودات لەخۆ نەگرتووە؟ دەبێت ئەوە کەی بووبێت؟ پێت وایە کە منداڵێک بتوانێت لەخۆی بگرێت؟ ئەوێک کە پیاوە گەورەکان بە زەحمەتێکی زۆرەوە بەرگەی دەگرن و ئەوێک کە قورساییەکەی کەسە بەتەمەنەکان تێک و پێک دەشکێنێت؟ پێت وایە کەسێک کە بەڕاستی خاوەنی بێت دەکرێت وەکوو بەردێکی بچووک ونی بکات؟ یان ئایا پێت وا نییە کە ئەگەر کەسێک بۆ جارێک خودا لەخۆ بگرێت، تەنها لە لایەن خوداوە ون دەکرێت؟ بەڵام ئەگەر بۆت دەرکەوێت کە ئەو لە منداڵیتدا بوونی نەبووە و پێشتریش بوونی نەبووە، ئەگەر گومان بکەیت کە مەسیح بە تاسەکردنەکانی خەڵەفا بێت و موحەمەد لەخۆباییبوونی هەڵیخەڵەتاندبێت، ئەگەر ئێستاش هەستکردن بەوەی ئەو بوونی نییە بتتۆقێنێت، تەنانەت لەم کاتەشدا کە ئێمە باسی دەکەین، ئەگەر ئەو بوونی نەبێت، ئیتر چ پاساوێکت هەیە بۆ ئەوەی کە بیری دەکەیت وەکوو کەسێک کە کۆچی کردبێت و بۆی دەگەڕێیت وەکوو ئەوەی ون بووبێت؟

بۆچی وەکوو کەسێک بیری لێ ناکەیتەوە کە لە هاتندایە، کە لە ئەزەلەوە لە نزیکبوونەوەدایە، ئەو کەسەی کە ڕۆژێک هەر دەگات، میوەی ئەو دارەی کە ئێمە گەڵاکانین؟ چی ڕێگری دەکات لەوەی لەدایکبوونی ببەستیتەوە بەو سەردەمانەی کە لە هاتندان و هەنووکە ژیانی خۆت وەها بژیت وەکو ئەوەی ڕۆژێکی نازدار و ئازاراوی بێت لە پیتاندنێكی مەزن؟ ئایا نابینیت کە هەموو ئەو چتانەی ڕوو دەدەن هەمیشە دەستپێکن، هەر بۆیە ئایا ناکرێت دەستپێک بن بۆ ئەو، چونکە دەستپێکردن لە خۆیدا هەردەم گەلێک دڵڕفێنە؟ گەر ئەو کامڵ بێت، ئایا نابێت ئەو شتانەی ناکامڵن لەپێش ئەوەوە بێن بۆ ئەوەی ئەو بتوانیت لەنێو پڕیەتی و پڕبەرهەمیدا خۆی هەڵبژێرێت؟ ئایا نابێت ئەو دواهەمین بێت بۆ ئەوەی هەموو شتێک لە خۆیدا هەڵبگرێت؟ ئەی چ مانایەکی دەبێت ئەگەر ئەو کەسەی کە ئێمە خوازیاری هاتنین پێشتر بوونی هەبووبێت؟

هەروەکوو چۆن هەنگ شیلە کۆ دەکاتەوە، ئێمەش لە هەموو شتێکەوە شیرینترین بەشیان لێ کۆ دەکەینەوە و ئەوی لێ پێک دەهێنین. تەنانەت لەگەڵ شتە تڕوهات و کەم نرخەکانیش (تا ئەو ڕادەیەی لە خۆشەویستییەوە سەرچاوە دەگرن) ئێمە دەست بەکار دەبین، لەگەڵ کارکردن و ئەو پشووەی کە دواتر دێت، لەگەڵ بێدەنگی یان لەگەڵ خۆشییەکی کورتی تەنیایی، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی بە تەنیا دەیانکەین، بێ ئەوەی هیچ کەسێک بەشداربێت یان یارمەتیمان بدات، ئێمە ئەو پێک دەهێنین، ئەوێک کە ئەوەندە ناژین بۆ ئەوەی بیناسین، هەروەک چۆن باوباپیرانمان نەیانتوانی ئەوەندە بژین بۆ ئەوەی ئێمە بناسن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان، ئەوانەی دەمێک پێش ئێستا کۆچیان کرد، هێشتا لە ئێمەدا دەژین، لە هەڵسوکەوتماندا، لەو ئەرکەی ماڵه‌ به‌سه‌ر چارەنووسمانەوە، لە خوێنماندا کە دەبزوێت، هەروەها لەو گوزارشتەدا کە لە قوڵاییی کاتەوە سەر دەردەهێنێت.

ئایا هیچ شتێک هەیە داتببڕێت لەو هیوایەی کە بەم شێوەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئەودا دەژیت، ئەوێک کە دوورترینە، ئەوێک کە دوا سنوورە؟

بەڕێز کاپوسی ئازیز، بەم هەستی خۆ تەرخانکردنەوە یادی کریسمس بکەرەوە، بەوەی کە ڕەنگە ئەو پێویستی بەم ئەندێشەیەی تۆ بێت بۆ ئەوەی دەست پێ بکات. ڕەنگە ئەم قۆناغی گواستنەوەیە ئەو ڕۆژانە بن کە هەموو شتێک له‌ تۆدا لەسەر ئەو کار دەکات، هەروەکوو چۆن پێشتر لە منداڵیتدا لێنەبڕاوانە کارت لەسەر ئەو دەکرد. ئۆقرە بگرە و خۆت ڕووگرژ مەکە، ئەوە بزانە کەمترین شتێک بتوانین بیکەین ئەوەیە هاتنەبوونی ئەو سەختتر نەکەین، هەروەک چۆن زەوی لەگەڵ بەهاردا نایکات کاتێک بەهار دەیەوێت بێتەبەرەوە.

کامەران بە و دڵنیابە.

دڵسۆزت،

ڕەینە ماریا ڕیڵکە

٢٣ کانونی یەکەم ١٩٠٣

ڕۆما

تێبینی: ئەم نامەیە لە کتێبی “نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج” کە کۆمەڵێ نامەی ڕینە ماریا ڕیڵکەی شاعیرە بۆ گەنجێک بە ناوی (فرانز گزاور کاپوس) کە لێهاتووی و توانایەکی شاعیرانەی هەبووە و داوای ڕێنوێنی لە ڕیڵکە کردووە. دیلان قادر لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی و ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

The post نامەیەکی ڕیڵکەی شاعیر appeared first on ژنەفتن.

نامەکانی هێربێرت مارکوزە و مارتین هایدێگەر
نامەی مارکوزە بۆ هایدێگەر (٢٨/٨/١٩٤٧)

دەمێکە بیرم لەو قسانەی کە لە سەفەرم بۆ “تودناوبێرگ”[1] پێمتان وت، کردووەتەوە و ئێستا حەز دەکەم بە ڕاشکاوی سەبارەت پێی بۆتان بنووسم.
پێمتان وت کە لە ساڵی ١٩٣٤ەوە بەم لا، بە تەواوی خۆتان لە “ڕژیمی نازی‌”[2]ەوە جیا کردووە و لە وتارەکانی خۆتاندا قسەگەلێکی تیژی ڕەخنەییتان بووە و کەوتوونەتە ژێر چاوەدێڕی “گەشت‌ئاپۆ”[3]، کە من هیچ گومانێک نابەمە ئەم قسانەتان. بەڵام ئەمەش ڕاستە کە لە ساڵی 1933دا، ئەوەندە بەهێز [و قووڵ] خۆتان بە ڕژیمەوە پێناسە کرد کە ئێستاش و ئەمڕۆکەش لە چاوی زۆر کەسەوە وەکوو یەکێک لە بەهێزترین لایەنگرانی فیکری ئەوان دەناسرێن. وتارەکان و نووسراوەکان و بەرهەمەکانی ئەو دەورانەتان شایەتی حاڵن. ئێوە قەت قەت بە ڕاشکاوی ئەو قسانەتان وەرنەگرتەوە -تەنانەت لە دوای ١٩٤٥یشەوە. قەد بە ڕاشکاوی شیتان نەکرد کە گەیشتوونەتە باوەڕگەلێکی جیاواز لەوانەی کە لە ۱۹۳۳-۱۹۳٤، ئاماژەتان پێی دەدا و لە نووسراوەکانتاندا دەتانگوت. ئێوە لە دوای ساڵی ١٩٣٤دا هەر لە ئاڵمان مانەوە، سەرەڕای ئەوەی کە دەتانتوانی لە هەر شوێنێک لە دەرەوە، جێگەوپێگەیەکی بەرچاو بدۆزنەوە. قەت بە ڕاشکاوی هیچێک لە چالاکییەکان و ئایدۆلۆژییەکانی ڕژیمتان مەحکووم نەکرد. بە هۆی ئەم بەڵگانەوە ئێوە هێشتاکە ئێستاش بە ڕژیمی نازی‌یەوە دەناسرێن. زۆرکەس لە ئێمە، بۆ ماوەیەکی درێژ، بە تەمای بەیاننامەیەک لە ئێوە بووین. بەیاننامەیەکی ڕوون، کە لە ئەنجامدا، ئێوە لە ئاوەها شوناس و پێناسەیەک ڕزگار بکات.

“دەکرێ فیلسووفێک لەمەڕ بابەتگەلی سیاسییەوە بخەڵەتێندرێ، لەم حاڵەدا بە ڕاشکاوی دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت. بەڵام ناکرێ سەبارەت بە ڕژیمێک کە هەزاران هەزار جوو -تەنیا بە بۆنەی جوو بوونیان- کوشت، بخەڵەتێندرێ“

بەیاننامەیەک کە بەو پەڕی ڕاستییەوە، ڕوانگەی ئێستای ئێوە لەمەڕ ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویان دا دەربخات. بەڵام قەت وەکوو بەیاننامەیەک دەرتان نەخست -لانیکەم لە “دەڤەری تایبەتی”[4]یەوە نەهاتووەتە دەر. من (و زۆرێک تر) ڕێزێکی زۆرم بۆ ئێوە وەک فیلسووفێک هەیە، بەو بۆنە کە ئێمە  تا ڕادەیەکی زۆر، شتتان لێ فێر بووین. بەڵام ناتوانین جیاوازییەک لەنێوان هایدێگەری فیلسووف و هایدێگری مرۆڤ دابنێین، بەو هۆیە کە لەگەڵ فەلسەفەی خۆتاندا دژایەتی هەیە. دەکرێ فیلسووفێک لەمەڕ بابەتگەلی سیاسییەوە بخەڵەتێندرێ، لەم حاڵەدا بە ڕاشکاوی دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت. بەڵام ناکرێ سەبارەت بە ڕژیمێک کە هەزاران هەزار جوو -تەنیا بە بۆنەی جوو بوونیان- کوشت، بخەڵەتێندرێ. [ڕژیمێک] کە تیرۆری کرد بە دیاردەیەکی ڕۆژانە و هەر باوەڕێک کە پێوەندی بە ڕووح و ئازادی و حەقیقەتەوە بوو کرد بە دژبەری قەسای‌قەسی خۆی. ئەو ڕژیمەێ کە لە هەموو بوارێکەوە، کاریکاتۆری ناحەز و کوشەندەی نەریتی ڕۆژئاوایی بوو، ئێوە بوون که شیتان کردەوە و لایەنگریتان لێ کرد. ئەگەر ئەو ڕژیمە کاریکاتۆری ئەو نەریتە نەدەبوو، تەنانەت ئەگەر لە لووتکەی ڕاستەقینەی ئەو [نەریتەشدا] دەبوو، بەم حاڵەشەوە ئیمکانی خەڵەتاندن بوونی نەبوو. بەو بۆنە کە لەم دۆخەدا، ئێوە دەبوو تەواوی ئەم نەریتە بە تاوانبار بزانن و ڕەت بکەنەوە.
ئایا بە ڕاستی حەز دەکەن لە مێژووی هزردا، بەم شێوە یادتان لێ بکرێ؟ هەر هەوڵێک بۆ بەربەرەکانی کردن لەگەڵ دامەزرێنەرانی “چەوت‌تێگەشتنی جیهانی”[5]، مەحکوومە بە جیدی گرتنی ئیدێئۆلۆگی نازی، لە ئەنجامیشدا بە هۆی بەرخۆدانی گشتی سەرناکەوێت. “عەقڵی دروست”[6][یان عەقڵی جەمعی] (هەروەها لەنێو ڕۆشنبیران)، کە وەها بەرخۆدانێک دەبینێت، ئێوە وەکوو فیلسووفێک سەیر ناکات. بەو بۆنە کە فەلسەفە و نازیسم هەرگیز ئاشتییان نایەت. لەم بڕوایەشدا [هەڵویستی] عەقڵی دروست حەق بە دەستە. جارێکی تر: ئێوە (و ئێمە) تەنیا لە دۆخێکدا دەتوانن بە ناسینی خۆتان و کارەکانتان لەگەڵ نازیسم (و لە ئەنجامدا هەڵوەشانەوەی فەلسەفەی خۆتان) خەبات بکەن، کە ڕاگەیاندنێکی گشتیتان لە ڕوانگە گۆڕدراوەکانی خۆتان هەبێت.
ئەم حەوتە بەستەیەکتان بۆ دەنێرم، هاوڕێیانم بە تەواوی دژبەری ئەم کارەمن و هەروەها تۆمەتباریان کردم کە یارمەتی پیاوێکم داوە کە بە ڕژیمێکەوە دەناسرێ وا هەزاران هەزار هاودینی منی بۆ ژوورگەلی گاز بەڕێ کرد. (بۆ ئەوە بە هەڵە تێنەگەن پێویستە بڵێم کە من نە تەنیا بە هۆی جوو بوونم دژە نازیسم بووم، کە هەر لە سەرەتاوە دژبەرێکی سیاسی و جڤاکی و هزریشی بووم. تەنانەت ئەگەر سەدلەسەد ئاریاییش بووبام.) هیچ شتێک ناتوانێت بەرهەڵستی ئەم بەڵگەیە بێت. من لە لای ویژدانی خۆمەوە، خۆم بەخشیوە و دەڵێم بەستەیەک بۆ پیاوێک دەنێرم کە لە ساڵی ١٩٢٨ تاکوو ١٩٣٢، فەلسەفەی لێ فێر بووم. دەزانم کە ئەمە بیانوویەکی لاوازە، فیلسووفی ساڵی ١٩٣٣ تا ١٩٣٤، ناتوانێت بە تەواوەتی لەگەڵ ساڵەکانی پێش ١٩٣٣ جیاوازی هەبێت. بەو بۆنە کە ئێوە سەبارەت بە دەوڵەتی نازی، لایانگری و پاساوی خۆتانتان لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە دەربری و بنیاد نا.

هێربێرت مارکوزە (١٩٨٩-١٩٧٩) فەیلەسووفی ئەلمانی. مارتین هایدێگەر (١٨٨٩-١٩٧٩) فەیلەسووفی ئەلمانی

نامەی هایدێگر بۆ مارکوزە (٢٠/١/١٩٤٨)

ئەگەر بمەوێ لە نامەکەی ئێوە ئاوا تێبگەم کە بێ‌ڕادە نیگەرانی [هەڵسەنگاندنێکی] دروست سەبارەت بە کاری من و خودی منن، نامەکەتان بە وردی بۆم دەردەخا کە وتووێژ لەگەڵ ئەوانەی وا لە ساڵی 1933وە لە ئاڵماندا ناژین و دەسپێکی ناسیۆناڵ سوسیالیسم بە سەرەنجامەکەیەوە هەڵدەسەنگێنن، چەن دژوارە.
سەبارەت بە بابەتە سەرەکییەکانی نامەکەی ئێوە، دەمەوێ ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەم:
١. سەبارەت بە ١٩٣٣: من لە ناسیوناڵ سوسیالیسم چاوەڕوانی ئەمانەم بوو؛ بووژانەوەیەکی ژیانی ڕووحانی لە گشتێتی‌یەکەیدا، پێکەوە سازدانی دژایەتیگەلی جڤاکی[7] و ڕزگاری “دازاین[8]“ی ڕۆژئاوایی لە هەڕەشەی کۆمۆنیسم.  لە نامیلکەی دوکتوراکەمدا (ئایا بە تەواوی خوێندووتانە؟) و هەروەها لە گوتارێکدا لەژێر ناوی “جەوهەری زانست[9]” و دوو گوتاری‌تریش بۆ خوێندکارانی زانستگای “فرایبۆرگ[10]” ئەم بابەتانەم دەرخستووە. بەشێک لەوانە، نزیکەی ٢٥ تا ٣٠ ڕستەی، لە ڕۆژنامەی خوێندکاریی فڕایدبۆرگ لە چاپ درا. هەرچەن ئێستاکە بڕێک لەو ڕستەیانە بە هەڵە دەزانم.
٢. لە ساڵی ١٩٣٤دا لە هەڵە سیاسییەکەی خۆم تێگەیشتم و بە هۆی ناڕەزایەتیم لە دەوڵەت و حیزب، وازم لە سەرۆکایەتی هێنا. کە یەکەم (واتا چالاکییە حیزبییەکان) بۆ ئامانجگەلی بانگەشەیی، چ لێرە و چ لە دەرەوە، کەڵکاوەژوویی لێ کرا و دووهەم (واتا وازهێنان لە سەرۆکایەتی) هەر بە هۆی ئەو بەڵگەیانەوە، دەنگی دەرنەهات و منیش بۆ خۆم سەرنجم نەدان و ئەمەش کەم کاری من نەبوو.
٣. ئێوە بە تەواوی دروست دەڵێن کە من بە باشی نەمتوانی بەیاننامەیەکی گشت‌فام بڵاو بکەمەوە، بەو هۆیە کە ئەمە بە مانای تیاداچوونی خۆم و بنەماڵەم بوو. سەبارەت بەمە “یاسپێرس[11]” دەڵێت: زیندوو مانەوەمان گوناحی ئێمەیە.
٤. لە ئاخاوتنەکان و کلاسگەلی دەرسمدا، لەنێوان ساڵەکانی ١٩٣٣ تا ١٩٤٤، من هەڵوێستێکی ئەوەندە ڕوون و ئاشکرام بوو کە لەنێو ئەوانەی وا خوێندکارم بوون هیچیان نەکەوتنە نێو داوی ئایدیۆلۆژی نازی‌یەوە. ئەگەر بەرهەمەکانی ئەو دەورانەی من چاپ بکرێن، شایەتی ئەم حەقیقەتەن.
٥. نووسینی مکووڕنامەیەک لە دوای ساڵی ١٩٤٥، بۆ من ناشۆ بوو: لایانگرانی حیزبی نازی، بە ناحەزترین شێوە گۆڕانی سەرسپێرایەتی و جیابوونەوەی خۆیان [لە حیزب] ڕاگەیاند. لە هەر حاڵ، من هیچ لایەنێکی هاوبەشم لە گەڵیاندا نەبوو.
٦. سەبارەت بەو وتە دروستە کە ئێوە وتتان: “لەمەڕ رژیمێک کە هەزاران هەزار جووی کوشت، [رژیمێک] کە تیرۆری کرد بە دیاردەیەکی ڕۆژانە و هەر باوەڕێک کە پێوەندی بە ڕووح و ئازادی و حەقیقەتەوە بوو، کرد بە دژبەری قەسای‌قەسی خۆی.” تەنیا ئەمەم بۆ زیاد دەکرێ کە ئەگەر ئێوە بە جێگەی “جووەکان” دەتاننووسی “ئاڵمانییەکانی ڕۆژهەڵات[12]” [واتا ئاڵمانییەکانی ناوچەگەلی ڕۆژهەڵاتی]، پاشان هەر ئەم بابەتە بۆ یەکێک لە [وڵاتە] یەکگرتووەکانیش دروست دەردەهات، بەم جیاوازییەوە کە هەموو ئەو شتانەی لە ١٩٤٥وە ڕووی داوە، بووەتە زانیارییەکی گشتی، لە حاڵێکدا تیرۆری خوێناوی نازییەکان [بە دەستی ئەوان] لە خەڵکی ئاڵمان شاردراو بوو.

نامەی مارکوزە بۆ هایدێگەر (١٢/٣/١٩٤٨)

ماوەیەکی زۆر، بۆ ئەوە وڵامی نامەکەی ٢٠ی ژانڤیە‌تان بەمەوە یان نە، ئەرخەیان نەبووم. حەق بە ئێوەیە: وتووێژ لەگەڵ ئەوانەی وا لە ساڵی ١٩٣٣وە لە ئاڵماندا نین، بێ‌گومان دژوارە. بەڵام بە بڕوای من، هۆی ئەم بابەتە نائاگایی ئێمە لە بارودۆخی ئاڵمانی سەردەمی نازی نییە. ئێمە بە باشی ئاگاداریمان لەو بارودۆخە بوو -بگرە چاکتر لەوانەش وا لە ئاڵماندا بوون. پێوەندیگەلی ڕاستەوخۆم لەگەڵ زۆرێک لەو کەسانە، لە ساڵی ١٩٤٧دا، بۆ ئەم بابەتە ئەرخەیانی کردم.
بۆم ناکرێ شیکارییەک لەمەڕ ئەم حەقیقەتە کە ئێمە “دەستپێکی بزاڤی ناسیوناڵ سوسیالیسم‌مان بە ئاکامەکەیەوە هەڵسەنگاند” بکەم. ئێمە دەمانزانی و هەروەها خۆیشم بینیم کە دەستپێکی لە پێشدا ئاکامیشی دەگرتەوە [واتا دەستپێکی ئەو بزاڤە بە جۆرێک ئاکامیشی بوو]. بە ڕای من وا دیارە کێشەی ئەم وتووێژە بەم حەقیقەتەوە شی دەکرێتەوە کە: خەڵکی ئاڵمان، لە بەرامبەری وەرچەپینێکی قایم لە چەمکەکان و هەستەکان بوون، شتێک کە زۆربەی هەرە زۆریان بە ئاسانی قەبووڵیان کرد. جگە لەم حاڵەتە، بۆ من ناکرێ ئەم ڕاستییە بڵێم کە پیاوێکی وەکوو ئێوە – وا زیاتر لە هەمووان شارەزای فەلسەفەی ڕۆژئاوان- لە نازیسمدا ئەمانە ببینێت: ١. بووژانەوەی ژیانی ڕووحانی لە گشتێتی‌‌یەکەیدا، ٢. ڕزگاری دازاینی ڕۆژئاوایی لە هەڕەشەی کۆمونیسم. (کە لە هەر حاڵدا، خۆی پاژێکی بنەمایی ئەو دازاینەیە!). ئەمە کێشەیەکی سیاسی نییە بەڵکوو کێشەیەکی هزرییە -من وەسوەسە دەبم بڵێم: کێشەیەکی ناسین[13]‌ە، لە ڕاستیدا.

“تەنیا لە دەرەوەی چوارچێوی ئەقڵانییەتە کە دەکرێ جەنایەتێکی ئاوا، بە وتنی ئەم شتە کە “کەسانێکی تریش ئەم کارەیان کردووە”، ڕۆشن و هەموار و “شایانی فام” بکرێت“

کاکی فیلسووف، ئایا ئێوە تێکچوونی دازاینی ڕۆژئاوایی‌تان لەگەڵ بووژانەوەیدا بە هەڵە [لە جێی یەک] گرتووە؟ ئەم تێکچوونە لە هەموو وتەیەکی “پێشەواکان” و لە هەموو ستایل و کردارێکی “ئێس‌ئا”[14] پێش لە ساڵی ١٩٣٣دا نەبوو؟
لە هەر حاڵ، دەمەوێت تەنیا وڵامی بەشێک لە نامەکەتان بەمەوە، تا بێ‌دەنگیم بە هاوڕا بوونم لەگەڵ ئەو شتانە مانا نەکرێتەوە.
ئێوە نووسیوتانە هەموو شتێک کە من لەمەڕ کۆمەڵکوژی جووەکانەوە دەڵێم، هەر بەو ئەنازە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانیش ڕاست دەردێت ئەگەر، لە جێگەی جووەکان، ئاڵمانییەکانی ڕۆژهەڵات دابنرێت. بە وتنی ئەم ڕستەیە، ئایاکوو ئێوە لە دەرەوەی ئەقڵانییەت و ئەو چوارچێوەیە کە لە نێویدا وتووێژ بۆ مرۆڤەکان مەیسەر دەبێت، ڕانەوستاون؟ لەبەر ئەوەی کە، تەنیا لە دەرەوەی چوارچێوی ئەقڵانییەتە کە دەکرێ جەنایەتێکی ئاوا، بە وتنی ئەم شتە کە “کەسانێکی تریش ئەم کارەیان کردووە”، ڕۆشن و هەموار و “شایانی فام[15]” بکرێت. بێجگە ئەمە چلۆن دەکرێ ڕەنج و تیاچوونی هەزاران هەزار مرۆڤ، لەگەڵ جێ‌بەجێ بوونی ئیجباری کۆمەڵێک کەس، کە هیچ کام لەم ڕەنجانەیان نەچەشت (جیا لە چەن بابەتی تایبەت) بە یەکێک لە قەڵەم بدرێت؟ لە ڕوانگەی هاوچەرخدا، بە ڕوونی دیاره کە جیاوازی نێوان “ئوردووگاگەلی کاری زۆرەملێ[16]“ی نازییەکان و دەرکردن و دەستبەسەرکردنی ساڵەکانی دوای شەڕ، وەکوو جیاوازی نێوان نامرۆڤایەتی و مرۆڤایەتییە. بە ڕای ئێوە، ئەگەر وڵاتانی یەکگرتوو، “ئاشویتس” و “بوخێنواڵد[17]” یان -لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە تیایدا ڕووی دابوو- بۆ ئاڵمانییەکانی ڕۆژهەڵات و نازییەکان دادەنا، هەموو شتێک ڕێک‌و‌پێک دەبوو! [ کێشەیەک دروست نەدەبوو]. [تەنانەت] ئەگەر جیاوازی نێوان مرۆڤایەتی و نامرۆڤایەتی بە هۆی ئەو شتانەوە کەم ڕەنگەوە بووبێت، ئەمە تاوانی مێژوویی نازییە کە بە دنیا نیشانی دا دوای تێپەڕینی ٢٠٠٠ ساڵ لە دازاینی ڕۆژئاوایی، مرۆڤەکان دەتوانن چی بێننە سەر یەکدا. وادیارە کە تووەکە کەوتووەتە بان زەوییەکی نەخت: شایەد ئێمە هێشتاکە ئێستاش ئەو شتانەی کە لە ساڵی ١٩٣٣ ڕوویداوە ئەزموون دەکەین. من لەوەی کە ئێوە ئەم بابەتە وەکوو “بووژانەوەی ژیان” دادەنن، تێناگەم.

سەرچاوەی بابەتەکە کتێبیی هێربێرت مارکوزەیە.

TECHNOLOGY, WAR AND FACISM

پەراوێزەکان:

1.Todtnauberg

2.Nazi Regime

3.Gestapo

4.Private Sphere

5.Cosmic Misunderstanding

6.Common Sense

7. Social Antagonisms

8. Dasein

9. The Essence of Scince

10. Freiburg

11. Jaspers

12. East Germans

13. Cognition

14. SA

15. Comprehend

16. Concentration Camps

17. Auschwitz and Buchenwald

The post نامەکانی هێربێرت مارکوزە و مارتین هایدێگەر appeared first on ژنەفتن.

نامە بۆ (ڕێبوار سه‌عید)ی هونەرمەند
بیست ساڵ زیاترە له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌تناسم. پێشتر به‌رهه‌مه‌کانتم دیبوون و ده‌مزانی یه‌کێکیت له‌ هونه‌رمه‌نده‌ جیاوازه‌کانمان. له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان له‌ هه‌ولێر به‌ هه‌ندێک له‌ تابلۆکانت ئاشنا بووم. لە ساڵی (١٩٩٨) کۆمەڵەچیرۆکی (ئەسپیدیلۆن)م لە ڕێگای پۆستەوە بۆ ناردیت. هەر ئەودەم پارچەیەکی ڕۆمانی (ئای لەڤیلیا لەڤیلیا!)مت لەسەر یەکێک لە بەرهەمەکانتدا نووسییەوە، کە هێشتا بۆ چاپم نەناردبوو. ساڵی (٢٠٠١) له‌ کۆپینهاگن یه‌کترمان بینی، که‌ ئه‌ودەم پیشانگایه‌کت بۆ به‌رهه‌مه‌کانت کردبووه‌وه‌. له‌وێ له‌باره‌ی هونه‌ره‌وه‌ گفتوگۆمان دامەزراند. لە هاوینی (٢٠٠٩) جارێکی تر لە کۆپینهاگندا پیشانگات کردەوە، کە لەگەڵ هاوڕێیان (میدیا بێگەرد)، (ئاڤان فەتاح)، (ئەنیتا ئێسپاندەر)، (ساکار جەمال)، (نیاز بەیاتی)، (ئاراس وەهاب)، (گۆران هەڵەبجەیی)، (کامەران ئیبراهیم)، (ئالان پەری) و زۆری تردا کاتێکی خۆشمان بە سەر برد. هەر دەمودەست بابەتێکم لەبارەی پیشانگاکەتەوە نووسی و لە کۆڕێکداپێشکەشم کرد، کە دەبێتە ناوەرۆکی ئەم نامەیەم.

تۆ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یت‌، که‌ چ له‌ هونه‌ره‌که‌ی خۆیان و چ له‌ هونه‌ره‌کانی دیکەیش‌ ئاگادارن. هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌توانم به‌بێ دوودڵی بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم. ئه‌و هێمنییه‌ت وام لێ ده‌کات، به‌ئاسانی سه‌رنجه‌کانمت پێ بڵێم، به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌و سه‌رنجانه‌ پێوه‌ندییان به‌ به‌رهه‌مه‌کانی خۆته‌وه‌ هه‌یه‌. زیاتر گوێ ده‌گریت، له‌وه‌ی بدوێیت، مه‌گه‌ر جارجار له‌باره‌ی سه‌رنجه‌کانمه‌وه‌ شتێک ڕوون بکەیته‌وه‌. وه‌ک بڵێی به‌چاکی له‌وه‌ تێگه‌یشتبێتی، که‌ تۆ له‌ ڕێگای ڕه‌نگ و هێڵه‌وه‌ قسه‌ی خۆتت کردووه‌ و ئینجا نۆره‌ی منه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ بدوێم. له‌ به‌رهه‌مه‌کانتدا هیچ شتێک نابینم، جیاواز نه‌بێت. هیچ خاڵێکم به‌رچاو ناکه‌وێت، هیی ئه‌وه‌ بێت به‌ئاسانی لێی تێبپه‌ڕم و به‌قووڵی بیری لێ نه‌که‌مه‌وه‌. ئه‌م جیاوازییه‌ گه‌وره‌یه‌ جۆرێک پارادۆکسی لای هه‌ندێک بینه‌ر دروست کردووه‌، که‌ وا بزانن به‌رهه‌مه‌کانت بە‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان له‌ یه‌کتر ده‌چن. لای تۆ ته‌کنیکێک هه‌یه‌، که‌ ده‌توانم ناوی زۆربوون (Reproduction)ی لێ بنێم.

من ئه‌گه‌ر (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین) کۆمه‌کی نه‌کردبام، له‌و پرۆسێسه‌ نه‌ده‌گه‌یشتم و وام ده‌زانی جۆرێک له‌یه‌کچوون له‌ کاره‌کانتدا هه‌یه‌. له‌ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا ئه‌وه‌ تێده‌گه‌ین، که‌ هه‌ر گیاندارێک له‌ گیاندارێکی دیکه‌ جیاوازه‌، با ئێمه‌ له‌ شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌و جیاوازییه‌ به‌ڕوونییش هه‌ست پێ نه‌که‌ین. هه‌موو زۆربوونێکیش شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازه‌ییی هه‌یه‌. واته‌ دوو ده‌بێته‌ چوار و چوار ده‌بێته‌ هه‌شت و هه‌شت ده‌بێته‌ شانزده‌ و… هتد. لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ تۆ له‌ کاتی به‌رهه‌مهێناندا پشتت به‌و تیۆرییه‌ به‌ستووه‌، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت بڵێین هونه‌ر ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پرۆسێسێکی ڕوواڵایی (Spontaneous)یانه‌یه‌، بەڵام ئه‌وه‌ی کار ده‌کاته‌ سه‌ر قووڵیی ئه‌و هونه‌ره‌، بوونی دیدگای فه‌لسه‌فییه‌. کاتێک به‌ قووڵی سه‌رنج له‌ دنیا ده‌ده‌ین، سه‌رنجه‌کانمان له‌گه‌ڵ سه‌رنجی هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ر یه‌ک ده‌که‌ون، که‌ به‌ قووڵی له‌ هه‌مان دنیایان ڕوانیوه‌. لێره‌وه‌یه‌ سه‌یر نییه‌، کاتێک ده‌بینین شێوه‌کارێک و شاعیرێک و ڕۆماننووسێک و فه‌یله‌سووفێک به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌ یه‌کتر بێت، سه‌رنجیان له‌ بابه‌تێکی هاوبه‌ش داوه‌، بەڵام هه‌ر یه‌که‌یان بۆ گه‌یشتن به‌ قووڵاییی ئه‌و بابه‌ته‌، کەرەستە‌ی خۆی به‌کار هێناوه‌. وه‌کوو چۆن له‌یه‌کچوون له‌ ساده‌ییدا هه‌یه‌، له‌ قووڵاییشدا چ له‌یه‌کچوون و چ جیاوازی هه‌ن‌، بەڵام ئه‌وه‌ی قووڵایی له‌ ساده‌یی جیا ده‌کاته‌وه‌، بوونی جیاوازییه‌ له‌نێوان قووڵایییه‌ک و قووڵایییه‌کی دیکه‌دا، له‌ کاتێکدا ئاسان نییه‌ تۆ جیاوازی له‌نێوان ساده‌ییه‌ک و ساده‌ییه‌کی دیکه‌دا بدۆزیته‌وه‌. ئەمەیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌ ساده‌یی له‌ جووڵه‌ و ئاڕاسته‌ بێبه‌شه‌. ساده‌یی له‌ ئاستی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌ و کارلێک له‌گه‌ڵ شته‌کانی دیکه‌دا دروست ناکات، بەڵام قووڵایی به‌رهه‌می جووڵه‌ و ئاڕاسته‌‌ی شته جیاوازه‌کانه‌‌، که‌‌ دیدگای داهێنه‌ر بزوێنه‌ریانه‌، بۆیه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قووڵایییه‌کیش، هه‌ر ساده‌ییه‌. به‌ مانایه‌کی دیکه،‌ ساده‌یی له‌ ڕێگای کۆمه‌ڵێک پڕۆسه‌سی گۆڕانه‌وه‌ ده‌بێته‌ قووڵایی. ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر‌ ده‌توانێت له‌ ساده‌یییه‌وه‌ به‌ره‌و قووڵایی هه‌نگاو بنێت، بەڵام هیچ ڕێگایه‌ک له‌ قووڵایییه‌وه‌ نامانباته‌وه‌ ناو ساده‌یی. کاتێک له‌ ڕێگای هونه‌ری تۆه‌وه‌‌ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)مان بیر ده‌که‌وێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ر و چه‌مکی زۆربووندا، ئه‌وه‌ ئه‌نجامی ڕوانینی قووڵی تۆ‌یه‌ بۆ ئه‌م دنیایه، دەنا له‌ به‌رهه‌مه‌کانتدا جه‌سته‌ له‌ژێر دەستەڵاتی بایۆلۆژیادا نه‌ماوه‌ و وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌سووڕێت‌. (داروین) ئه‌و زۆربوونه‌‌ به‌ (هه‌ڵبژاردنی سروشتی Natural Selection)ه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌‌، به‌وه‌ی هه‌ر گیاندارێک له‌پێناو مانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ (ئه‌ویدیکه)‌دا ده‌که‌وێته‌ شه‌ڕه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوێن و خۆراک. ئه‌نجام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری جۆره‌ خەسڵەتێکن، که‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا گونجاوە‌، ده‌مێننه‌وه‌. لای تۆ مانه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌، که‌ زیاترین ڕه‌گه‌زی هونه‌ری له‌ خۆیان ده‌گرن. له‌م تێگه‌یشتنه‌وه‌ زیاتر له‌ گیانله‌به‌ره‌ هونه‌رییه‌کانت نزیک ده‌بینه‌وه‌ و جیاوازیی نێوان هه‌ر یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه‌یاندا هه‌ست پێ ده‌که‌ین. ده‌توانین ئه‌وه‌ بێنینه‌ به‌رچاومان، که‌ تۆ خۆت زۆر خۆڕسکانه‌ پرۆسێسی (هه‌ڵبژاردنی سروشتی Natural Selection)ت گرتووەته‌ ئه‌ستۆ و هه‌ر خۆیشت ویستوو‌تە چ جۆرێکی‌ گیاندار له‌ناو ببەیت‌ و چ جۆرێک بهێڵیته‌وه‌. به‌ مانایه‌کی دیکه،‌ چی پیشانی ئێمه‌ بدەیت و چیمان لێ بشاریته‌وه‌. لای (داروین) گۆڕان خاوه‌‌. گیانداره‌کان نه‌وه‌ لە دوای نه‌وه‌ ده‌گۆڕێن. که‌واته‌ له‌پاڵ شوێندا، کاتیش ڕۆڵێکی گه‌وره‌ له‌م گۆڕانه‌دا ده‌بینێت. هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی کات و شوێن له‌ به‌رهه‌مه‌کانتدا کاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر پرۆسێسی ئه‌و گۆڕانه‌دا هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێک‌ خاڵێک نیشان بکه‌ین و له‌ شوێنێکی دوورتر خاڵێکی دیکه‌، ئه‌وه‌ بێگومان جیاوازیی ئه‌و دوو خاڵه‌ به‌ئاشکرا هه‌ست پێ ده‌که‌ین، له‌ کاتێکدا ئه‌و جیاوازییه‌ له‌نێوان خاڵێک و خاڵه‌که‌ی ته‌نیشتی، یان به‌ مانایه‌کی دیکه‌ گیاندارێک و گیانداره‌که‌ی ته‌نیشتیه‌وه‌، که‌متر ده‌دۆزینه‌وه‌.

بۆیه‌یش ده‌ڵێین خاڵێک له‌ شوێنێکه‌وه‌ دیاری بکه‌ین و خاڵێکی دیکه‌ له‌ شوێنێکی دوورتر و ناڵێین سه‌ره‌تا و کۆتایی، چونکه‌ لای تۆ سیسته‌می کرۆنۆلۆژییانەی مێژوو تێکشکاوه‌ و له‌ شوێنیدا کاتی بازنه‌یی دامه‌زراوه‌، که‌ دواتر بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌. له‌ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا شه‌ڕی گیانله‌به‌ر له‌گه‌ڵ سروشت له‌لایه‌ک و له‌گه‌ڵ جۆره‌که‌ی خۆی له‌لایه‌کی دیکه‌دا‌، به‌نده‌ به‌وه‌ی ئه‌و گیانداره‌ چ خەسڵەتێکی تایبه‌تی له‌ خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌، تا بتوانێت له‌م شه‌ڕه‌دا به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت. لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌که‌ین، به‌وه‌ی له‌م پڕۆسێسی سه‌رکه‌وتنه‌دا خەسڵەتی جیاوازجیاوازی وه‌کوو هێز، خێرایی، زیره‌کی، ئازایه‌تی، ڕه‌قیی ئێسقان، نه‌رمیی جه‌سته‌، جوانی و زۆری دیکه‌ ڕۆڵ ده‌بینن، که‌ ده‌شێت یه‌کێک له‌و خەسڵەتانه‌ له‌ ده‌وروبه‌رێکی دیاریکراودا سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت و مانه‌وه‌ مسۆگه‌ر بکات. لای تۆ ئه‌گه‌رچی وه‌کوو پێشوو ئاماژه‌مان پێ کرد، زۆربوون هه‌یه‌ و به‌نده‌ به‌ خەسڵەتی هونه‌ره‌وه‌، بەڵام شه‌ڕ له‌پێناو مانه‌وه‌دا نییه‌، بگره‌ هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هه‌موو جۆر و ڕه‌گه‌زه‌کان.

دیسان مه‌به‌ستمان ئه‌و جۆر و ڕه‌گه‌زانه‌ن‌، که‌ هه‌ڵگری توخمی ئیستاتیکان، چونکه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و توخمه‌ نه‌بن، له‌ژێر کۆنترۆڵی هونه‌ردا ده‌رناچن و ناگه‌نه‌ لای ئێمه‌. ئه‌گه‌ر لای (پلاتۆن) جه‌سته‌ له‌ناو ده‌چێت و ڕۆح ده‌مێنێته‌وه، ده‌مێنێته‌وه‌ ‌و دوای گه‌یشتنی به‌ دنیای ئایدیاڵ بۆ جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ دنیای تۆدا جه‌سته‌ له‌ناو ناچێت، کاتێک هه‌ڵگری توخمی ئیستاتیکایه‌. که‌واته‌ (جه‌سته‌ گۆڕستانی ڕۆح‌) نییه‌ وه‌کوو (پلاتۆن) به‌ گۆڕستانی ڕۆحی ده‌زانێت‌، به‌ڵکوو جه‌سته‌ خۆی زمانی ڕۆحه‌ و له‌گه‌ڵماندا ده‌دوێت. یان وه‌کوو (مێرلۆپۆنتی) پێی وایه‌ جه‌سته‌ نه‌ک شتێک نییه‌ له خۆمان جیاواز بێت، بگره‌ هه‌ر خۆمانین و ئه‌و ڕێگایه‌مانه‌، که‌ ته‌عبیری پێ له‌ خۆمان ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و جه‌سته‌ماندا نییه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌نێوان جه‌سته‌ و شته‌کانیشدا نزیکی و له‌یه‌کچوون هه‌یه و یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن‌. له‌ ڕێگای تێگه‌یشتن له‌ جه‌سته‌ی خۆمانه‌وه،‌ له‌ ده‌وربه‌رمان تێده‌گه‌ین. هه‌ر دەربڕینێک له‌ جه‌سته‌، هاوکاته‌ له‌ دەربڕین له‌ ده‌وروبه‌ر، بۆیه‌ هونه‌ر وه‌کوو شێوازێکی ده‌ربڕین، به‌رهه‌می ئه‌و کۆنتاکت و ئه‌زموونه‌یه‌.  ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی بڵێین جه‌سته لای تۆ‌ ڕێگایه‌ک نییه‌ بۆ دەربڕینی خود، به‌ڵکوو هه‌ر خۆی خوده‌. له‌ یه‌ک کاتدا (من) و (ئه‌ویدیکه‌)یشه‌. که‌واته‌ جه‌سته‌ مانایه، به‌وه‌ی ڕووبه‌رێکه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاترین وێنه‌‌. جووڵه‌ی جه‌سته‌ تەنیا بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ جیاوازییه‌کانی خۆی نمایش بکات و له‌ بوونی خۆیمان ئاگادار بکاته‌وه‌، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یشه‌ ڕووبه‌رێکی نه‌زانراو له‌ ده‌وروبه‌ر ئاشکرا بکات. سه‌یر نییه‌ ئه‌گه‌ر تۆ‌ زۆربه‌ی کات‌ جه‌سته‌ به‌ڕووتی، یاخود با بڵێین له‌ دۆخی سروشتیی خۆیدا پیشان ده‌دەیت، به‌و مه‌به‌سته‌ی ڕاسته‌وخۆ جه‌سته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا بدوێنیت، به‌بێ په‌نابردنه‌ به‌ر هیچ ئامڕازێکی پۆشینی وه‌کوو قوماش. به‌پێی ڕوانینی (مێرلۆپۆنتی) ئه‌زموونی جه‌سته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیی جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا هه‌مان شته‌ و بۆئه‌وه‌یه‌، که بڵێن‌ هه‌ردووکیان بوونیان هه‌یه‌. به‌ مانایه‌کی دیکه‌ کۆنتاکتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ (ئه‌ویدیکه)‌دا، کۆنتاکته‌ له‌گه‌ڵ خۆماندا.‌  ڕوانینی تۆ بۆ جه‌سته‌ زیاتر له‌ ڕوانینی فینۆمینۆلۆجییانه‌ی (میرلۆپۆنتی)یه‌وه‌ نزیکه، به‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی جه‌سته له‌ناو گه‌ردووندا‌ به‌رده‌وامبوونێکی سه‌بجێکتیڤه‌‌، نه‌وه‌ک ئۆبجێکتیڤ‌ وه‌کوو ئه‌وسا له‌گه‌ڵ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا به‌راوردمان کرد، به‌تایبه‌تی له‌ چه‌مکی (زۆربوون)دا‌.‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ لای تۆ زۆربه‌ی کات جه‌سته‌مان هه‌یه‌ و پۆشینمان نییه‌، ئه‌وە ڕێک له‌ بەرانبەر ئه‌و کۆنسێپته‌دا خۆمان ده‌بینینه‌وه‌، که‌ ده‌ڵێت جه‌سته‌ هه‌ر خۆی زمانه‌. به‌کارهێنانی گه‌ڵا به‌ مه‌به‌ستی پۆشین له‌جیاتیی قوماش و هه‌ر مەتێریەڵکی دیکه‌ی کیماوی، له‌سه‌ر ئاستی سیمبۆلدا پیشاندانی جه‌سته‌یه‌ له‌ دۆخی سروشتیی خۆیدا، وه‌کوو پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد. له‌و دۆخه‌ی، که‌ جه‌سته هێشتا‌ له‌ سروشت جیا نه‌بووبووه‌وه و به‌شێکی دانه‌بڕاو بوو لێی‌‌. وه‌کوو ئه‌وه‌ی لای (داروین) باس کراوه‌. ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی بڵێین ناکرێت باس له‌ به‌رهه‌می تۆ بکه‌ین و باز به‌سه‌ر چه‌مکی جه‌سته‌دا هه‌ڵبده‌ین.

پیشاندانی جیاوازیی سه‌ر، یاخود ده‌موچاو له‌گه‌ڵ باقیی جه‌سته‌دا‌، یه‌کێکه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هونەری تۆ، که‌ ده‌توانم بڵێم له‌پشت ئه‌م پرۆسێسه‌وه‌ ئاگایییه‌کی فه‌لسه‌فی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ پرۆسێسی گواستنه‌وه‌ی دەستەڵاته‌ له‌ بایۆلۆژییاوه‌ بۆ وێنه‌. لێرەوە جه‌سته‌ به‌پێی یاساکانی بایۆلۆژیا به‌ڕێوه‌ ناچێت، به‌ڵکوو ده‌که‌وێته‌ ژێر دەستەڵاتی وێنه‌وه‌. له‌ ڕێگای ئه‌و پارادۆکسه‌ی نێوان ده‌موچاو و باقیی جه‌سته‌وه‌ خۆمان له‌ به‌رده‌م ڕاچه‌نین و تێڕامانێکی قووڵدا ده‌بینیه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ناو له‌ ده‌موچاو بنێین (به‌شی سه‌ره‌وه)‌، به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌ (به‌شی خواره‌وه)‌ی جیا بکه‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ مله‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌وا ده‌ڵێین کاتێک هه‌وڵ بده‌ین له ڕێگای‌ به‌شی خواره‌وه‌وه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ بهێنینه‌ به‌رچاو، بێگومان به‌ لاڕێدا ده‌چین، به‌وه‌ی له‌ به‌شی خواره‌وه‌دا هێز و چالاکی به‌دی ده‌که‌ین، له‌ کاتێکدا له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌دا بێهێزی و خه‌مناکی دەبینین، هه‌ر ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ ده‌موچاوێکی دیکه‌دا جێگۆڕکێی پێ کراوه و وه‌کوو حاڵه‌تێکی میتامۆرفۆزی ده‌رخراوه‌‌‌. ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی له‌م پرۆسێسه‌دا به‌کار هاتوون،‌ ڕنگ و هێڵن، که‌ جیاوازییه‌کانیان له‌سه‌ر جه‌سته‌دا پیشان داوه‌. له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌یشدا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌که‌ین، که‌ تۆ زۆرینه‌ی کات سنووره‌کانی جه‌سته‌ ده‌سڕیته‌وه‌، به‌وه‌ی شته‌کان له‌ ئاستی بینینی فیزیکییه‌وه‌ بۆ ئاستی خه‌یاڵ ده‌گوازیته‌وه‌. به‌ مانایه‌کی دیکه،‌ ڕێگا نادەیت جه‌سته‌ بخه‌ینه‌ ناو چوارچێوه‌ی بینینمانه‌وه‌، له‌ کاتێکدا خۆت نه‌تخستووەته‌ ناو هیچ چوارچێوه‌یه‌که‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ر تایبه‌ت نییه‌ به‌ جه‌سته‌ی گیانله‌به‌ره‌وه‌، به‌ڵکوو جه‌سته‌ی شته‌کانیش ده‌گرێته‌وه‌، وه‌کوو پێشتر گوتمان له‌ ڕوانگه‌ی (مێرلۆپۆنتی)ـه‌وه‌ جیاوازی له‌نێوان جه‌سته‌ و شته‌کاندا نییه‌.

لێره‌وه‌یه‌‌ مێژوو لای تۆ پێکهاته‌یه‌کی هه‌مه‌ئاڕاسته‌ی هه‌یه‌. واته‌ ئه‌و سیسته‌می کرۆنۆلۆژییایه‌ی، که‌ مێژووی فه‌رمی له‌سه‌ری وه‌ستاوه‌، له‌ژێر زه‌بری هێڵ و ڕه‌نگدا تێک ده‌شکێت و بێژمار ئاڕاسته‌ی دیکه‌ به‌رهه‌م دێت. به‌ مانایه‌کی دیکه‌، ناکرێت خاڵێک بۆ سه‌ره‌تا و یه‌کێک بۆ کۆتایی ده‌ستنیشان بکه‌ین، به‌ڵکوو وه‌کوو پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد، له‌ناو ئه‌و کاته‌ بازنه‌یییه‌دا شتێک نامێنێت به‌ مانای گه‌ڕانه‌وه‌. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئاڕاسته‌یه‌ له‌ وێنه‌یه‌که‌وه‌ بۆ یه‌کێکی دیکه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ڕووی مێژوویییەوه‌ یه‌کێکیان بخه‌ینه‌ پێش ئه‌وه‌ی دیکه‌یانه‌وه‌. ئه‌و ته‌کنیکی (زۆربوون)ـه‌، واته‌ بوونی ئاڕاسته‌ له‌ وێنه‌یه‌که‌وه‌ بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ک له‌ وێنه‌کانی ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا، ده‌مانخاته‌ ناو سیسته‌می گێڕانه‌وه‌وه‌‌، وه‌کوو ئه‌وه‌ی له‌ ئەدەبی گێڕانەوەدا ده‌یبینین.  جیاوازییه‌که‌ له‌ ئایکۆندایه‌، که‌ له‌ نووسیندا تیپه‌کان و له‌ هونه‌ری شێوه‌کاریدا هێڵ و ڕه‌نگ و فیگه‌ره‌کانن. سه‌یر نییه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ کاره‌کانت‌ دووانزده‌ تابلۆی له‌ شێوه‌ی لووله‌ی وه‌کوو قوماش بێت، که‌ به‌ مانای یاده‌وریی ساڵێک کێشاوتن. هه‌ر ئه‌م شێوه‌ لووله‌یییه‌ خۆی ده‌لاله‌تی بێسنووریی کاته‌، به‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووی لووله‌کدا ناتوانین شوێنێک بۆ سه‌ره‌تا و یه‌کێک بۆ کۆتایی ده‌ستنیشان بکه‌ین. لێره‌دا ئێمه له‌ به‌رده‌م شێوازی گێڕانه‌وه‌ی فره‌ده‌نگی (پۆلیفۆنی Polyphony)‌داین، به‌وه‌ی هه‌ر کاره‌کته‌رێک ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی خۆیی هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا هیچ نه‌وه‌یه‌ک له‌ نه‌وه‌ی پێش خۆی و هیچ لقێک له‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ناچێت، ئه‌وا ئه‌و چه‌مکه‌ لای تۆ له‌ شێوه‌ی عیشقدا ده‌رده‌که‌وێت، که‌ به‌ مانا پلاتۆیییه‌که‌ی ئه‌و عیشقه‌ به‌ جارێ هه‌ڵگری دژایه‌تی (Contradiction) و ململانێ (Conflict)یه‌. وه‌ک سه‌رنج ده‌ده‌ین له‌ هه‌ر زۆربوونێکدا دوو توخم له‌ناو یه‌کدا دروست ده‌کەیت، که‌ له ‌لایه‌ک له‌ یه‌کتر ده‌چن و له‌ لایه‌کی دیکه‌ جیاوازن. ئه‌و دووانه‌ باوه‌ش به‌ یه‌کدا ده‌که‌ن و له‌ ڕێگای ئاماژه‌کانی جه‌سته‌وه‌‌ دایەڵۆگمان له‌گه‌ڵ داده‌مه‌زرێنن، که‌ ئه‌م دایەڵۆگه‌ وه‌کوو (میکایل باختین) ده‌ڵێت مه‌رجی بوونی فره‌ده‌نگییه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئێمه‌دا‌ هه‌میشه‌ جه‌سته‌ی مێیینه‌ له‌ ڕێگای خه‌یاڵی نێرینه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌، یاخود هێنراوەتە بەر چاو، ئه‌وه‌ لای تۆ هه‌ردوو ئاڕاسته‌که له‌ناو ئه‌و سیسته‌می فره‌ده‌نگی و فره‌ڕه‌نگییه‌دا‌ پێکه‌وه‌ هه‌ن، به‌ڕاده‌یه‌ک ئاسان نییه‌ سنووری جه‌سته‌ی مێیینه‌ و نێرینه‌ له‌ یه‌کتر جیا بکه‌یه‌ته‌وه‌، که‌ وه‌کوو گوتمان له‌ناو گوتاری عیشقدا بوونه‌ته‌ یه‌ک.

کاروان عومەر کاکەسوور، چیرۆک نووس و ڕۆماننووس لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکار ڕێبوار سەعید

سه‌رچاوه‌کان:

Darwin, Charles, Arternes Oprindelse, oversat af J. P. Jacobsen, Jørgen Paludans Forlag, 1990.

Merleau-Ponty, Maurice, Om sprogets fænomenologi, Udvalgte tekster, Oversættelse, forord og indledning ved Per Aage Brandt, København, 1999.

Thøgersen, Ulla, Krop og fænomenologi, En introduktion til Maurice Merleau-Ponty filosofi, Danmark, 2004

The post نامە بۆ (ڕێبوار سه‌عید)ی هونەرمەند appeared first on ژنەفتن.

نامەی سێلین بۆ گاستۆن گالیمار
وێنەی دەستنووسی نامەکەی سێلین

بەڕێز،

دەستنووسی “سەفەر بەرەو کۆتایی شەو”تان پێشکەش دەکەم (بەرهەمی پێنج ساڵ کارکردنم).

بە تایبەتیش خۆشحاڵ دەبم ئەگەر لە زووترین کاتدا پێم بڵێن ئاخۆ لە چاپی دەدەن و ئەگەر بەڵێ لە چ هەل‌ومەرجێکدا. ئێوە داواتان لێکردووم پوختەیەکی کتێبەکەمتان بۆ باس بکەم. لە ڕاستییدا ئەمە ئەرکێکی سەیروسەمەرەیە کە خستووتانەتە سەر شانم و شتی وا هەر بە خەیاڵیشمدا نەدەهات.

لەوانەیە پێم بڵێن کەواتە ئێستا وەختیەتی. دڵنیا نیم بۆ، بەڵام هەست دەکەم هیچ دەڕۆستی ئەو کارە نایەم. (هەنێک وەک ئەو غەواسانەی نێو فیلمەکان کە شڵپەشڵپ لە ئاوەکە دێنە دەرەوە و خۆیان دەگەیەننە لەنگەرگە…) من هەوڵی خۆم دەدەم بەڵام چاوەڕوانیییەکی واتان لا دروست نەبێت. پێموانییە پوختەکەم واتان لێ بکات ئیشتیای خوێندنەوەی کتێبەکەم بکەن.

لە ڕاستییدا ئەم “سەفەر بەرەو کۆتایی شەو”ە چیرۆکێکی خەیاڵییە کە لە فۆرمێکی ئێگجار تایبەتدا نووسراوە بە جۆرێک کە من نموونەی وا بە گشتیی لە ئەدەبیاتدا نابینمەوە. من بەمجۆرەم نەدەویست. بەڵام بەمجۆرەی لێ هات. دەتوانم بڵێم بە جۆرێک سەمفۆنییەکی ئەدەبیی، سۆزەکیییە تاکوو ڕۆمانێکی ڕاستەقینە.

خاڵی لاوازی ژانری ڕۆمان وەڕەزکەربوونیە. پێموانییە ئەوەی من وەڕەزکەر بێت.

لە ڕوانگەی سۆزەکیییەوە ئەم چیرۆکە ڕێک لە پەنای ئەو هەستەدایە کە لە مۆسیقاوە وەریدەگرین یان دەبێت وەریبگرین.

ئەم ڕۆمانە بەردەوام لە سنووری هەستەکان و وشەکاندا، لە سنووری وەسفە ورد و دەقێقەکاندا دەمێنێتەوە بێجگە لەو چرکە گرنگانە کە ئیدی دەگەنە ئەوپەڕی وردبینیی خۆیان. هەر لەم چرکانەشەوەیە کە ژمارەیەک دیڤێرتیمێنتۆ[1] وردەوردە دێنە بابەتی ڕۆمانەکەوە و لە کۆتاییشدا وای لێ دەکەن وەک پارچە مۆسیقایەک دەنگ هەڵێنێت. هەموو ئەمانە بە هەراوهوریایەکی زۆرەوە کراوە و ئەگەر کارەکە باش لە ئاو دەرنەهاتبێت کەواتە سنووری گاڵتەجاڕییشی تێپەڕاندووە. ئیتر بۆ خۆتان داوەر بن. بۆ من کارەکە سەرکەوتوو بووە.

هەستی من بەرانبەر خەڵک و شتەکان وەهایە. حاڵم بە حاڵیان نەبێت. گرێچنەی چیرۆکەکە هەم ئاڵۆزە و هەمیش سادە. سەر بە ژانری ئۆپێراشە. (ئەمەش پێشنیار نییە!) ئەم ڕۆمانە نیگارەیەکی دیواریی مەزنە، سەر بە شێوازێکی غەنایییە کە ڕووی لە مەردمە، کۆمۆنیزمێکی خاوەن ڕۆحە و بۆیەش بزیوە و ئاخنراوە لە ژیان. چیرۆکەکە لە مەیانی کلیشییەوە و لە سەرەتای شەڕدا دەس پێ دەکات و پازدە ساڵ دواتر لە فستیڤاڵی کلیشی کۆتایی پێ دێت. ٧٠٠ لاپەڕە سەفەر بە نێو دنیا، مرۆڤەکان و شەودا، بە نێو ئەڤیندا، بە تایبەت ئەڤین کە شوێنپێی هەڵدەگرم، شێوەی دەشێوێنم و کاتێک بە هەموو ئەمانەدا تێدەپەڕێت ماندوو، دڵسارد و دۆڕاو دەردەکەوێتەوە.

لە تاوان و وڕینە و دۆستۆیەڤسکییزم، لە هەمووشت شتێک لە کارەکەی مندا دەدۆزرێتەوە، کە هەم شتی لێوە فێر بی و هەم کەیفی پێوە بکەی.

هاوڕێم، ڕۆبینسۆن[2]، کە کرێکارە، دەچێتە شەڕ (شەڕ لە ڕوانگەی ئەوەوە دەبینم)، بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی لە شەڕەکان دەدزێتەوە و هەڵ دێت… دەچێتە ئەفریقای گەرمەسیریی… پاشان ئەمریکا… وەسف…وەسف…هەراوهوریا… دەچێتە هەر شوێنێک بەردەوام ناڕاحەتە (ئەمەش ڕۆمانتیسیزمە، خراپەی سەدەی بیستەم). گێژ و واق‌وڕماو دەگەڕێتەوە فەڕەنسا… لە سەفەرکردن، لەوەی دەچێتە هەر شوێنێک هەر دەیچەوسێننەوە و لە مردن لە بەر برسان و بەربەستەکان ماندوو بووە. پرۆلەتەرێکی مۆدێرنە. پاشان بڕیار دەدات پیرەژنێک بکوژێت و بەمجۆرە دەست بە سەر سەرمایەیەکی بچووکدا بگرێت، ئەوە، خاڵی دەستپێکی ئازادییە. بەڵام، هەوەڵ جار، لە کوشتنی پیرەژنەکە سەر ناکەوێ. خۆی بریندار دەکات. کاتیی خۆی کوێر دەکات. لەوێوەش کە بنەماڵەی پیرەژنەکە هاودەستی ڕۆبینسۆن بوونە هەموویان دێنە باشووری فەڕەنسا کە سەروسڕەکەیان بشارنەوە و کەس پێیان نەزانێت. ئێستە ئیدی پیرەژنەکەیە کە ئاگای لە ڕۆبینسۆنە و هۆشی پێوەیە. لە باشووردا پیشەیەکی سەیریان هەیە. لە ژێرخانەکانیاندا تەرمی مۆمیاییکراو پێشانی خەڵک دەدەن و پارەی پێ دەردێنن. ڕۆبینسۆن دیسان چاوی دەکرێتەوە و بینایی بۆ دەگەڕێتەوە. دەستی ژنێکی گەنجی خەڵکی توولووز دەگرێت و بڕیار دەدات لەسەر ژیانێکی ئاسایی دامەزرێت. بەڵام ژیانی ئاساییش پێویستی بە سەرمایەیەک هەیە. بۆیە دیسانەوە کەڵکەڵەکەی کوشتنی پیرەژنەکە لە کەلەی دەدات و ئەمجارە ئیتر سەر دەکەوێت. پیرەژن تەواو مردووە. ئیدی سەرمایەی پیرەژن بە خۆی و ژنەکەی دەگات.

خۆشبەختیی بوورژوایی چاوەڕوانی دەکات. بەڵام شتێک ڕێی گەیشتن بە خۆشبەختیی بوورژوایی، بە ئەڤین و ئارامیی مادیی لێ دەگرێت. شتێک! ئاخ! ئاخ! و ئەم شتەش هەموو ڕۆمانەکەیە! سەرنج بدەن! لە دەسگیرانەکەی و لە خۆشبەختییش هەڵ دێت. دەسگیرانەکەی دوای دەکەوێت و یەک لە پاش یەک جەنجاڵ دەنێتەوە. جەنجاڵی ئیرەیی. ئەو، ئەو ژنە هەتاهەتایییەیە کە بەرانبەر پیاوی نوێ دەوەستێتەوە… لەئاخری شەوە دەیکوژێت.

هەموو ئەمانە بە باشترین شێوە پێشکەش کراوە. بە هیچ شێوەیەک نامەوێت ئەم بابەتەم لە دەس دەر بچێت. ئەم ڕۆمانە بژیوی سەدەی داهاتووی ئەدەبیاتە. خەڵاتی گۆنکووری ١٩٣٢ە[3] کە نراوەتە سەر سینی و پێشکەشی ئەو چاپەمەنیییە خۆشبەختە کراوە کە ئەم بەرهەمە بێوێنەیە، ئەم چرکەساتە مەزنەی سرووشتی مرۆڤ، لە چاپ دەدات…

بە هیوای باشترینەکان،

لویی دێتووش

[1] دیڤیرتیمێنتۆ پارچەمۆسیقایەکە کە وەک پێوەندەرێک بەشە جیاجیاکانی پارچەمۆسیقا گەورەکە بە یەک دەبەستێتەوە

[2] لە دەستنووسەکەدا ڕۆڵی باردامو و ڕۆبینسۆن پێچەوانەیە

[3] “سەفەر بەرەو کۆتایی شەو” بە دوو دەنگ کەمتر خەڵاتی گۆنکوور دەدۆڕێنێت

The post نامەی سێلین بۆ گاستۆن گالیمار appeared first on ژنەفتن.

من لەسەر هەسارەی ئازارم
فریدا کالۆ:

ماگدەلینا كارمن فریدا كالۆ كالدیرون، لە ساڵی١٩٠٧ لە مەكسیك لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩١٣ تووشی ئیفلیجی منداڵان بوو، كە بووە هۆكاری ئەوەی بەردەوام بشەلێ‌.

ساڵی ١٩٢٢ چووە قوتابخانەی ناوەندی و لەوێ‌ ڕۆدریگۆی ناسی كە دیواربەند (ئەفراندنCreation)ی دەكێشا.

ساڵی ١٩٢٥ لەگەڵ ئەلیخاندرۆی خۆشەویستی لە پاسێكدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و لە مردن نزیك بوو.

ساڵی ١٩٢٩ لەگەڵ دیێگۆ چووەتە ژیانی هاوسەرێتییەوە. ساڵی ١٩٣٥ ماوەیەك جیا بوونەوە بەهۆی ناپاكی دێیگۆ لەگەڵ كرستینای خوشكی فریدا، پاش ماوەیەك دووبارە ئاشت بوونەوە و جارێكی دی جیا بوونەوە.

فریدا هاوڕێیەتییەكی بەهێزی لەگەڵ ترۆتسكی و ناتالیای هاوسەری هەبوو.

ساڵی١٩٥٤ فریدا بە هۆی ئازاری جەستە و بڕینەوەی قاچی لە نەخۆشخانە مایەوە و لە ١٣ی تەمووزی ئەو ساڵەدا گیانی سپارد.

لە ساڵێ‌ ١٩٥٨ دیێگۆ ڕێڤیرا لە ئیستۆدیۆكەی لە سان ئەنجیل مرد، لە گۆرستانی ناوداران لە مەكسیكۆ ستی نێژرا بە پێچەوانەی وەسێـەكەی خۆی كە داوای كردبوو بیسووتێنن و خۆڵەمێشەكەی تێكەڵێ‌ خۆڵەمێشی فریدا بكرێت. لە٣٠ی تەمووزی ١٩٥٨ خانەی كازا ئازۆل دەرگاكانی بە ڕووی خەڵكدا كردوەوە و خانەكەی كرد بە مۆزەخانەی( فریدا كالۆ).

فریدا کالۆ (١٩٠٧-١٩٥٤) هونەرمەندی شێوەکاری بەناوبانگی مەکسیکی

١

من لە ئازار ناترسم، هەمیشە ئازار بەشێك بووە لە من

نامەیە بۆ دیێگۆ

دیێگۆ رێڤیرا هونەرمەندی شێوەكاری  ناسراوی مەکسیکی، لەگەڵ فریدا پەیوەندییەكی قووڵی عاشقانە و ژن و مێردانەیان هەبوو، ساڵی١٩٢٩ كاتێ فریدا تەمەنی ٢٢ ساڵ و دێیگۆ ٤٣ ساڵ بوو هاوسەرگیریان كرد، سەرەڕای شەڕ و كێشەی زۆر و پەیوەندییە زۆرەكانی دێیگۆ لەگەڵ ژنانی دیكە و پەیوەندییەكانی فریدا لەگەڵ ژن و پیاوانی زۆر، هەر دوو هاوسەر تا مردنی فریدا پێكەوە مانەوە وەك دوو هاوڕی و عاشق. دوو نامەی یەکەم بۆ دییگۆیە.

دەقی ئەو نامەیەی فریدا كالۆ، بەر لە بڕینەوەی قاچی بۆ دیێگۆ ڕێڤیرای هاوسەری نارد، كە بە یەكێك لە بەناوبانگترین نامەكانی جیابوونەوەی نێوان ناوداران دادەنرێت بەهۆی ئەو هەستە ڕاستگۆیانەی كە فریدا دەری بڕیوە كە تێكەڵەیەکە لە ڕق و هەڵچوون و خۆشەویستی.

ئازیزی من دیێگۆ

بەر لە چوونە ژووری نەشتەرگەری، لە ژوورەكەم لە نەخۆشخانە ئەم نامەیەت بۆ دەنووسم، داوا دەكەن دەستوبرد بكەم، بەڵام من سوورم لەسەر تەواوكردنی ئەم نامەیە، چونكە نامەوێ‌ هیچ شتێك بە نیوەناچڵی جێبهێڵم. بەتایبەتی ئێستا كە بۆم دەركەوت نیازی چییان هەیە، دەیانەوێ‌ ئەزیەتی غرورم بدەن بە بڕینەوەی قاچم، پێیان وتوم بڕینەوەكە شتێكی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێچەوانەی چاوەڕوانی هەمووانەوە هەواڵی بڕینەوەكە هیچ كاری تێنەكردووم، چونكە من دوای لە دەستدانی تۆ، خۆم ژنێكی كەمئەندامم، بەڵام هێشتا دەژیم.

من لە ئازار ناترسم و تۆش ئەمە دەزانی کە ئازار هەمیشە پارچەیەك بووە لە بوونم، دانی پیادەنێم كە تۆ ناپاكیت لەگەڵ كردم زۆرم ئازار چەشت، هەموو جار كە خیانەتت لەگەڵ دەكردم من ئازار دەیخواردم، تەنیا هەر ئەو جارە نا كە لەگەڵ خوشكەكەمدا ناپاكیت لێكردم، بەڵكو لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی كە لەگەڵت بوون.

لە خۆم دەپرسم چون هەڵیاندەخڵەتێنی؟ تۆ پێت وایە من توڕەم بەهۆی كرستیناوە (خوشكەكەی)، دانی پیادەنێم بەهۆی ئەوەوە نییە كە توڕەم، بەڵكو توڕەم لە خۆم و لە تۆ، یەكەمجار لە خۆم توڕەم، چونكە هیچ كات نەمزانی تۆ چیت دەوێ‌ لە ژنەكانی دی، ئەو شتە چییە ئەوان دەتوانن بە تۆی ببەخشن و من نا؟ با خۆمان هەڵنەخڵەتێنین ئازیزی من دییگۆ، هەموو ئەو شتانەم بە تۆ بەخشی كە مرۆڤ دەتوانێت بیبەخشێ‌، هەردووكمان ئەوە دەزانین كە راستییەكان دەڵێم.

بۆ خاتری دۆزەح چۆن توانیت ئەو هەموو ژنە بێنیتە ژێر بار كە تۆ تەنیا بەچكە سۆزانییەكی زۆر ناشرینی؟!

هۆكاری نووسینی ئەم نامەیەم بۆ تۆ تەنیا بەهۆی تاوانباركردنی تۆوە نییە بە شتێك، بەڵكو بەهۆی بڕینەوەی قاچمەوەیە (بەنەفرەت بێ‌ ئەم قاچە دواجار ئەوەی دەستدەكەوێت كە دەیویست)، لەسەرەتای پەیوەندییەكەماندا بە تۆم گوت كە من كەسێكی كامل نیم، بەڵام بۆ؟ بۆ خاتری دۆزەخ بۆ دەبێت هەموو كەسێك بەمە بزانێت؟ دواجار هەمووان بێ‌ توانایی من دەبینن، من خۆم پێت دەڵێم كە قاچێكم لەدەست دەدەم بەر لەوەی تۆ لە سەرچاوە زۆرەكانی هەواڵەكانتەوە بیزانی، بمبوورە كە نەهاتم لەماڵەوە بە تۆی بڵێم، بەهۆی باری تەندروستیم و بێ تواناییم لە جێهَشتنی ئەم ژوورە تەنانەت ناتوانم تا توالێتەكەش بچم، بەڕاستی توانام نییە، هۆكاری ئەم قسانەشم بۆ ئەوە نییە تۆ یان هەر كەسێكی دی بەزەیی بەمندا بێتەوە، ناشمەوێ‌ هەست بە تاوان بكەی.

ئەمڕۆ بۆ تۆم نووسی تاكو پێت بڵێم من تۆ ئازاد دەكەم، وەك قاچم تۆش دەبڕمەوە، ئاسوودە بە و ئیتر بۆ من مەگەڕێ‌. نە دەمەوێ‌ هەواڵم بپرسیت و نە دەمەوێ‌ هەواڵت بزانم، تاكە شت كە بمەوێ‌ بەر لە مردنم چێژم بداتێ‌ نەبینینەوەی ڕووخسارە نابووتە نەفرەتییەكەتە كە لەناو باخچەكەم بێت و بچێ‌.

ئێستا ئەمە هەموو شتێكە، ئیتر دەتوانم بە ئارامی قاچم ببڕمەوە، ماڵئاوا لە كەسێكەوە كە شێتانە خۆشیدەوێی.

ئازیزی تۆ فریدا؛ مەكسیك ١٩٥٣

٢

تۆم لە پێستی خۆم خۆشتر دەوێ‌

فرید و دیێگۆ ڕێڤیرا

نامەیەك بۆ دیێگۆ ڕێڤیرا

قەدەر وا بوو كە نامەیەكی دیاریكراو ببینم، لە سوچێكی دیاریكراو، كە هی پیاوێكی دیاریكراوە، ژنێك لە ئەڵمانیای دووری نەفرەتییەوە ناردوویەتی. پێم وابێ‌ هەمان ژنە كە (وێلیڤالینتێر) ناردبووی تا كاتێكی خۆش بەسەر ببا لەپاڵ بەدیهینانی هەندێ‌ ئامانجی زانستی و هونەری و شوێنەوارناسی و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە. نامەكە تووشی هەڵچوون و خنكانی كردم، بێ‌ پێچ و پەنا، ئیرەییمی وروژاند.

من بۆ هێندە كەلەرەق و ناسازم؟ بە ئەندازەیەك كە ناتوانم ئەو ڕاستییە ببینم كە نامەكان و كێشەكانی پەیوەست بە تەنوورە و كچە مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی و نمایشكارانی جلی قەرەچەكان، نوێنەرانی نیاز پاكی، كچە خوێندكارانی بواری شێوەكاری، ژنانی زۆرتری كۆمسیۆن و شوێنە زۆرەكان كە لە شوێنانی زۆرەوە هاتوون، كە هەموویان تەنیا نوكتەیەكن زیاتر نا، من و تۆ لە قوڵاییمانەوە شەیدایی یەكترین؟ سەرەڕای ئەوەی من و تۆ سەركێشی بێ‌ كۆتاییمان هەیە، كێشەی زۆر لە پەیوەندییەكەماندا تەنانەت بەڕادەیەك ناوی دایكی یەكدیمان هێناوە*. گەیشتووین بە سكاڵای نێودەوڵەتی لە یەكتر، ئەو هەموو كاتە من و تۆ عاشقی یەكدی نەبووین؟

وای دەبینم ئەوەی ڕوودەدات هۆكارەكەی ئەوەیە من گەمژەم و تۆزێكیش گێل، چونكە هەموو ئەم شتانە لەماوەی حەوت ساڵی پێكەوە بوونی من و تۆ بەردەوام دووبارە بوونەتەوە، هەموو ئەم توڕەییانە وێنەكەی لەبەرچاومدا روونتر كردوەتەوە كە تێبگەم من تۆم لە پێستی خۆم خۆشتر دەوی. سەرەڕای ئەوەی تۆ بە ئەندازەی من، منت خۆشناوێ‌، هەرچۆنێك بێت تۆزێكت خۆشدەوێم ئەی وانییە؟ گەر ئەم هەستەم ڕاست نەبێ‌ چاوەڕێ‌ دەبم تا خۆشتدەوێم و ئەمەش بۆ من بەسە.

با تۆزێك منت خۆشبوێ‌، من تۆ دەپەرستم.

فریدا٢٣ی تەمووزی ١٩٣٥

*لە كولتووری مەكسیكیدا ناوهێنانی دایك سوكایەتییەكی گەورەیە.

٣

بە ئەندازەیەك بیرت دەكەم، دڵم دەهێنێتە ژان

نامە بۆ نیكۆلاس مۆڕای

نیكۆلاس مورای فۆتۆگرافەرێكی هەنگاری بوو، ساڵی ١٩٣٨ لە مەكسیك فریدای ناسی، پەیوەندییەكی جوان و بروسكە ئاسایان هەبوو لە كۆتایی ساڵی ١٩٣٨ تا نیسانی ١٩٣٩ پەیوەندیەكەیان بەردەوام بوو.

فریدا کالۆ و نیکۆلاس

خۆشەویستم نیك

ئەم بەیانییە نامەكەتم بە دەست گەیشت، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر. دڵخۆشییەكی زۆر دایگرتم تا ڕادەی گریان، تەنانەت بەر لە خوێندنەوەی نامەكەت.

بچكۆلانەكەم بۆم نییە گلەیی لە هیچ بكەم لەم ژیانەدا مادام تۆ منت خۆشدەوێ‌ و خۆشمدەوێی،

ئەم ئەوینە ڕاستەقینەیە بەڕاستی جوانە، بە ئەندازەیەك هەموو ماندوویەتی و ئازارەكانمم بیر دەباتەوە تەنانەت ئەو مەودایەشم بیر دەباتەوە كە لە نێوانماندایە.

وشەكانت ئەو هەستانەی پێدام چەند نزیكم لێتەوە، كە وەختە گوێم لە پێكەنینەكانت بێ‌، بێگەرد و زۆر راستگۆن، ئەو پێكەنینەت كە تەنها تۆ هەتە و كەسیتر نا، ڕۆژ دەژمێرم تا گەڕانەوەم، یەك مانگی تر و ئیتر دووبارە پێكەوە دەبین.

ئازیزی من دەبێت پێت بڵێن خراپت كردووە كە چەكی پارەت بۆ ناردوەم بەبڕی٤٠٠ دۆلار، هاورێكەت بەڕێز ( سمیس) كەسێكی بێ‌ وێنەیە  دەستپێشخەرییەكی جوانی كرد بەڵام پێی بڵێ‌ من چەكەكە خەرج ناكەم تا نەگەڕێمەوە بۆ نیۆرك و ئەو كات باسی دەكەین، ئەزیزم نیك تۆ باشترین كەسیكی من ناسیبێتم لە ژیانمدا، بەڵام گوێ بگرە خۆشەویستم من بە ڕاستی پێویستم بە پارە نییە ئێستا، هیشتا هەندێك پارەم ماوە كە لە مەكسیكەوە لەگەڵ خۆمم هێنابوون، من سۆزانییەكی زۆر دەوڵەمەندم، تۆ ئەوەت دەزانی؟ بەشی یەك مانگی تر پارەم هەیە، تكتی گەڕانەوەشم هەیە، هەموو شتێك لە ژێر كۆنتڕۆڵ دایە. ئەمەم بەڕاستە عەشقەكەم، گوناهە بێ‌ هۆكار پارەكانت بەهەدەر دەدەی بۆ من، جگە لەوەش نازانی چەند سوپاسگوزارم كە دەتەوێ ‌یارمەتیم بدەی، وشە ناتوانێ‌ گوزارشت لە دڵخۆشیم بكات تەنیا لەبەر ئەوەی ویستوتە هاوكاریم بكەی، چونكە جوان و دڵبەری، دۆست و فیردەوسی من، نیك خۆشەویستم، ژیانی من، بچكۆلانەكەم، من تۆ دەپەرستم.

بەهۆی نەخۆشییەكەمەوە هەندێك كێشم لەدەست داوە، كە گەڕامەوە یەك فووم پێدا بكەی دەفڕم بۆ نهۆمی پێنجەمی هۆتێل لاسالی.

گوێ بگرە بچكۆلانەكەی من، هێشتا هەموو ڕۆژێك دەست لەو چراكەی سەر مێزەكە دەدەی؟ بیرت نەچی هەموو رۆژ دەستێكی لێبدە، بیریشت نەچێ‌ لەسەر سەرینە بچوكەكەت بخەوی چونكە زۆرم خۆشدەوێ‌، كە بە ڕێگادا دەرۆیت بەدەم خوێندنەوەی تابلۆ و ئاڕاستەكانی سەر شەقامەكان كەس ماچ نەكەی ها، لەگەڵ خۆت هیچ كەس نەبەی بۆ (سێنتڕاڵ پارك)، تەنیا بۆ (نیك و شاتێل)ە، لە سەر قەنەفەی ئۆفیسەكەت كەس ماچ نەكەی، جگە لەبلانش هیز، كەسی تر با ملت نەشێلێ‌، تەنیا بۆت هەیە چەندت بوێ‌ دایكت ماچ بكەی، گەر بەرگە دەگری لەگەڵ كەس سێكس مەكە، لەیەك كاتدا بۆت هەیە سێكس بكەی كە كچەكە ڕێبوار بێ‌، بەڵام بۆت نییە عاشقی بیت.

گەر لە دوای تەواو بوونی كارەكانت ماندوو نەبووی بە شەمەندەفەری كارەبایی یاری بكە، ئەحواڵی جۆ جینكس چۆنە؟ ئەی ئەو پیاوەی هەفتەی دووجار دەتشێلێت؟ ڕقم لێیەتی چونكە چەند سەعاتێك لە منت دەبات، بە باشی ڕاهێنانی شمشێربازی دەكەی؟ ئەی جۆرج چۆنە؟

بۆچی دەڵێی گەشتەكەت بۆ هۆلیود نیوە سەركەوتوو بوو. بۆم ڕوون بكەوە، خۆت لەكارەوە زۆر ماندوو مەكە گەر بۆت كرا.

چونكە ماندویەتی پشت و ملت ئەزیەت دەدات.

بە دایكت بڵی باش ئاگای لێت بێت و ناچارت بكات پشوو بدەی كە هەستت كرد زۆر هیلاكی، پێی بڵی كە من تۆم خۆشتردەوێ‌. تۆ خۆشەویست و دۆستی منی، كە لەو ناوەش نیم دەبێت لەهەموو كات زیاتر ئاگادارت بێت.

ملت زۆر دێشێ‌؟ ملیۆنان ماچ بۆ ملت، تا ئازارەكەت كەم بێتەوە، هەموو سۆز و دەست بازییەكانیشم دەنێرم بۆ جەستەت، لە سەرتەوە تا بنی هەردوو پێت، لێرەوە تا ئەوێ‌ بست بستی جەستەت ماچ دەكەم.

فۆنۆگرافەكە بخە كار و  بە درێژایی كاتەكەت گوێ‌ لە گۆرانییەكانی ماكسین سیلۆڤان بگرە.

لەگەڵت دەبم و گوێ لە دەنگەكەی دەگرم، دەتوانم بتهێنمە بەر چاوم، لەسەر قەنەفە شینەكە ڕاكشاویت و سەرشانییەكەتت بەخۆت داداوە. دەبینم نیگات لەسەر پەیكەكەرەكەی نزیك چراكە گیر دەكەی، دەتوانم بەهار ببینم بەو ناوەدا هەڵبەزودابەز دەكات، گوێم لە پێكەنینەكەتە كە نیشان دەپێكی.

ئاه ئازیزی من نیك تا ڕادەی پەرستن عاشقتم، بە ئەندازەیەك بیرت دەكەم و پێویستم پێتە كە دڵم دەهێنێتە ژان.

٢٧ی شوباتی ١٩٣٩ فریدا

٤

من لەسەر هەسارەی ئازارم

نامەیەك بۆ ئەلیخاندرو گۆمێز ئاریاس

ئەلیخاندرو گۆمێز ئاریاس و فریدا هاوڕێی سەردەمی قوتابخانە بوون، ساڵی١٩٢٣ عاشقی یەكدی بوون، كۆمێز و فریدا پێكەوە بوون كە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و فریدا بە سەختی بریندار بوو كە لە مردن نزیك بووەوە، لە ١٩٢٨ جیا بوونەوە.

پۆرترێتی  ئەلیخاندرو گۆمێز ئاریاس

بۆ ئەوەندە بە خوێندنەوە خۆت ماندوو دەكەی؟ ئەو نهێنییەی بۆی دەگەڕێی هەرچەند گەورە بێ‌ ژیان هەر ئاشكرای دەكات و زۆر زوو دەكەوێتە بەر چاوەكانت. من بێ خوێندنەوە و نووسین پێشەكی هەموو شت دەزانم، ماوەیەكی كورت لەمەوبەر یان چەند ڕۆژێك لەمەوبەر كچۆڵەیەك بووم لە جیهانی ڕەنگەكاندا بەهەڵم دەبووم، بە جەستەیەكی ڕوون و قالبێكی تەواو، هەموو شت بۆ من وەك یارییەك بوو.

گەر قووڵی ئەو ئازارە بزانی كە زانین لەناكاو پێتی دەدات، وەك ئەو بروسكەیەی زەوی ڕووناك دەكاتەوە.

ئێستا من لەسەر هەسارەی ئازارم، وەك شەختە ڕوونە، دەڵێی من بە یەكجار و لەناكاو لە چركەیەكدا فێری هەموو شت بووم.

هاوڕێیان و هەڤاڵانم، هەنگاو هەنگاو بە ژن بوون، بەڵام من لەچەند چركەیەكدا.

ئیدی هەموو شت بۆ من بێتام و بێزاركەرە، ئێستا لە عەدەمیەتی بوون تێدەگەم، گەر شتێك هەبوایە ئێستا من زانیبووم.

فریدا. ئەیلول ١٩٢٦

سەرچاوە: رسائل فريدا كالو، ترجمة سيزار كبيبو، مطبعة دار النينوى، ديمشق سوريا

The post من لەسەر هەسارەی ئازارم appeared first on ژنەفتن.