هیگل Archives - ژنەفتن
هێزی ئاگامەندی لە تێگەیشتن لە بوون
بوون ماڵی ئێمەیە و ئێمە لەو ماڵە شکۆدارەدا خاوەنماڵین. ئەوەی لەو ماڵەدا هەست بە نامۆییی خۆی دەکات، خاوەنماڵەکانی تر بە سەروەرتر لە خۆی دەزانێت. بۆ دواوە و بۆ پێشەوە بڕوانین، هەر خۆمان دەدۆزینەوە. ئەو هێزە ئافرێنەرەی ئاگامەندیی ئێمە هەیەتی، جیهان لە خۆیدا دەئافرێنێت و جیهان دەکاتە مانیفێستی خۆی لە بەرجەستەبووندا. هێزی ئافراندن و ڕووخاندن لە یەککاتدا هێزە یەزدانییەکانی ئاگامەندین، بەڵام ئاگامەندی هەمیشە ئاگامەندیی بوونە و هیچی تر. لەم سەرەباسەدا، ڕوانگەیەک لەو جۆرە تێڕامانە دەخەمەڕوو، ئەویش بە هەوڵی دامەزراندنی زەمینەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان (Spiritual experiences).
بە بۆچوونی (ڕۆی ڕام باسکار)، ئێمە دوو جۆر زانینمان هەن: زانینی یەکەم سەبارەت بە بوونە لە کاتێکدا زانینی دووەم پێوەندیی بە بەرهەمهێنانەوە (production) هەیە.[1] لێرەدا، ئێمە زانینی دووەم بەلاوە دەنێین و ڕوومان لە جۆری یەکەمە، کە زانینە سەبارەت بە بوون. تەنیا لە ڕێگەی زانینی یەکەمەوەیە، کە ئێمە دەتوانین تێگەیشتن بۆ بوونی خۆمان مسۆگەر بکەین. خودی زانین سەبارەت بە بوون هێزە بۆ بوونی ئێمە، چونکە مرۆڤانی زانین بایەخی زانین دەزانن؛ ئەوان دەزانن، کە زانین سەبارەت بە بوون دەروازە گەورەکەیە ڕووەو ئازادی؛ تاکە دەروازەیەک، کە شایستەی ئەوەیە ڕێگای بێژمار ژیانی بۆ بگرینە بەر. (فریدرێک نیتشە) گۆتەنی “ئەو شوێنەی درەختی زانینی لێ ڕوواوە، هەمیشە بەهەشتە.”[2] ئازادبوون چەمکێکی ناپێویست نییە. واتە چەمکێک نییە، کە تەنیا پێوەندییەکی ناڕۆشن و ناڕێکخراوی لەگەڵ ڕاستەقینەدا هەبێت. ئازادی ترپەی دڵی بوونە. مەوداکانی ئازادی تەنانەت لەسەرووی هۆش و تێگەیشتنن، بەو پێیەی ئازادی لە دەرەوەی بەرجەستەبوونی کۆمەڵایەتی لە گۆی پێوەندیی هێزەکان لەنێوان مرۆڤەکاندا، لە کایەکانی تری بوونی مرۆڤیشدا بەرجەستە دەبێت. بۆ نموونە، لە کایەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هەلومەرجە سروشتییانەی مرۆڤ لەژێر باریاندا دەژی. هەلومەرجەکانی بوونی مرۆڤ هیچ کات بە تەنیا کۆمەڵایەتی نین، چونکە مرۆڤ بەر لەوەی کۆمەڵایەتییانە هەلومەرجدار بێت، لەڕووی بایۆلۆجییەوە بوونەوەرێکی هەلومەرجدارکراوە. هەم هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکان و هەم هەلومەرجە بایۆلۆجییەکان هەلومەرجی سروشتن لە بوونی مرۆڤدا. لەو ڕووەوە، ئازادی پاڵنەرێکە لەناو ئاگامەندیدا، کە هەمیشە ڕووەو ڕەهاییە، واتە ڕەهایی لە ئەزمووندا، لە تێگەیشتندا، لە زانیندا و لە هەمان کاتدا ڕەهایی لە ئاگامەندییەکی سەرجەمگیر، کە لە ئاست سەرجەمگیریێتیی بووندا بێت. ئاگامەندی هەمیشە ئاگامەندیی بوونە؛ ئاگامەندی مانیفێست دەبێت لە شێوە و بەرجەستەبوونە فرەجۆرەکانیدا. ئەو تێگەیشتنە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات، کە مادام ویستی ئازادی ویستی ئاگامەندییە، ئەو ویستە بە تەنیا تایبەت نییە بە مرۆڤ، بەڵکوو ویستێکە لە سروشتدا؛ واتە لە بوونەوەر و ڕووەکەکاندا. کاتێکیش ئەو ویستە بە تەنیا تایبەت نەبێت بە مرۆڤ، ئەوە واتای ئەوە دەگەیەنێت، کە ویستی ئازادی لەسەرووی هۆشە، نەک ئەوەی ئازادی بەرهەمێکی هۆش بێت وەکوو هەموو بەرهەمەکانی تری هۆش. کاتێکیش ئازادی بەرهەمی هۆش نەبێت، بەڵکوو لەسەرووی هۆشەوە بێت، لەناو هەموو پاڵنەر و زەبرە سروشتی و هۆشەکییەکاندا دەجووڵێت و خودی جووڵەکانی ژینگە ناوەکی و دەرەکییەکان دەگوازێتەوە. لەو ڕووەوە، زانین سەبارەت بە بوون لە کڕۆکی خۆیدا جەخت لەسەر ئازادی دەکاتەوە، چونکە بوون خۆی ئازادییە، کاتێک هێزی ئافراندنی جیهان لە ئاگامەندیی بوونەوە دێت. هێزی ئافرێنەر، کە ئاگامەندییە، هیچ ئافرێنەرێکی تر لە سەرووی خۆیەوە ناناسێت، چونکە ئەو هێزە هێزی بوون خۆیەتی. (نیتشە) درک بە لایەنێکی قووڵی بوونی مرۆڤ دەکات، کاتێک ئەو مرۆڤە وەکوو بوونەوەرێکی فۆڕمبەخش، کە بەردەوام شێوە و ڕیتم دادەهێنێت، دەناسێنێت، وەک دەنووسێت:
“مرۆڤ بوونەوەرێکە، کە شێوە دادەهێنێت (ein formenbildendes Geschöpf). مرۆڤ باوەڕی بە “بوون” و شتەکان هەیە، چونکە خۆی بوونەوەرێکە، کە شێوە و ڕیتمەکان دادەهێنێت. ئەو شێوە و فۆڕمانەی دەیانبینین و باوەڕمان وایە، کە خاوەنشتن، بوونیان نییە. ئێمە خۆمان سادە دەکەینەوە و ژمارەیەک لە “ڕوانگە” لە ڕێگەی ئەو شێوانەی دروستیان دەکەین، بەیەکەوە دەبەستینەوە. ئەگەر کەسێک چاوی دابخات، بۆی دەردەکەوێت، کە پاڵنەرێک بۆ بنیادنانی فۆڕمەکان بەردەوام لە ڕاهێناندایە و هەوڵی بێژمار شت دەدات، کە هیچ ڕاستەقینەیەک کاردانەوەی بۆی نییە.”[3]
توانای داهێنانی فۆڕمی فرەجۆر بەبێ ئەوەی هەرە زۆری فۆڕمەکان هیچ پێوەندییەکیان بە شتە ڕاستەقینەکان هەبێت، بەڵکوو تەنیا وێنەی هۆشەکی بن، هاوئاهەنگە لەگەڵ توانای هۆش لە وێناکردن و خستنەوەڕووی جیهانی ڕاستەقینە لە خۆیدا. هەمان ئەو هۆشەی هەوڵ دەدات جیهانی ڕاستەقینە لە خۆیدا بئافرێنێتەوە، باوەڕەکانی بە ڕاستەقینە لەسەر بنەمای ئەو فۆڕم و شێوانە بۆ ڕاستەقینە بنیاد دەنێت. ئەمەیش ئەو ئەگەرە لە بەردەم هۆشدا واڵا دەکات، کە باوەڕی بە فۆڕم و شێوەکانی خۆی بۆ ڕاستەقینە لە باوەڕی بە بوونی ڕاستەقینە بەهێزتر بێت. هۆش خۆی پڕیەتی لە شەپۆلی بەردەوام لە ئافراندنی فۆڕمەکان و وێناکردن، کە (نیتشە) بەو شەپۆلانە دەڵێت “پاڵنەرێک لە ڕاهێناندا”. ئێمە کاتێک بە شتێک دەڵێین پاڵنەر (drive)، کە بنیادێکی دامەزراو و سەربەخۆی لە سروشتی بوونماندا هەبێت، بەبێ ئەوەی ئەو بنیادە هۆشیارانە بێت. مرۆڤ ناتوانێت پاڵنەری نوێ دابهێنێت، بەڵکوو تەنیا دەتوانێت پاڵنەرە دامەزراوەکانی، کە لە سروشتەوە وەریگرتوون، بە کار بهێنێت، ئاڕاستەیان بکات و بیانگوازێتەوە، بۆیە خودی ئەو ‘پاڵنەرە لە ڕاهێناندا’، بە دەربڕینی (نیتشە) بێت پاڵنەرێکی خۆڕسک، یان ئۆرگانیکە، کە پێش بوونی هۆش دەکەوێت، کاتێک بوونی هۆش لەو پاڵنەرە ئۆرگانیکانە (organic drives)ەوە سەرچاوە دەگرێت.[4] (نیتشە) زمانیش وەک هۆش بە بەرهەمی و داهێنانی پاڵنەرەکان دەزانێت، تەنانەت ئاگامەندییش بەرهەمی پاڵنەرەکانە، نەک ئەوەی پاڵنەرەکان لە ئاگامەندییەوە بێن.[5] لەو ڕوانگەیەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە بۆ (نیتشە) پاڵنەرە خۆڕسکەکان هێزی ئافرێنەرن، بەوەی خودی ئاگامەندی لێیانەوە سەرچاوە دەگرێت.
ڕۆی ڕام باسکار (١٩٤٤-٢٠١٤) فەیلەسووفی بەڕیتانیایی
من لێرەدا دەمەوێت کۆمەڵێک ناکۆکی لەگەڵ ئەو دیدگایانەی (نیتشە) پەرە پێ بدەم بەو هۆکارەی، کە ئەو دیدگایانە ڕووبەڕووی جۆرێک لە سیستەمی داخراومان دەکەنەوە بۆ تێگەیشتن لە ڕاستەقینە، چونکە بە بۆچوونی (نیتشە) ئێمە ناتوانین جیهانی ڕاستەقینە لە ژوور جیهانی دەرکەوتە، یاخود ئەو جیهانەی، ئێمە لە ڕێگەی هەستەکانمانەوە بەری دەکەوین، بناسین.[6] ڕاستییەکەی جیهانی ڕاستەقینە ئەو جیهانەیە، کە لە بەردەمماندایە. ڕەخنەی (نیتشە) تا ئەو ئاستە دروستە، کە زمان بە کەمتوانا بەو ئەرکە گەورەیە دەزانێت، بەڵام کەمتواناییی زمان ئاماژە نییە بە کەمتواناییی تێگەیشتنی ئێمە لە جیهان. بە تەنیا لەبەر ئەوەی، کە زمان خەسڵەتی کەمکردنەوەی دیاردەکانی جیهانی ڕاستەقینەی هەیە، واتای ئەوە ناگایەنێت، کە خودی جیهانی ڕاستەقینە لەلایەن زمانەوە داهێنراوە. ئەوەی تێگەیشتن لە جیهانی ڕاستەقینە، کە بوونە، بە نەگونجاو دەزانێت، لە بنەڕەتدا لەبەر ئەوە نییە، کە تێگەیشتن لە جیهانی ڕاستەقینە نەگونجاوە، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە، کە سیستەمە داخراوەکانی تێگەیشتن ڕێگەی ئەوەمان لێ دەگرن لە ڕاستەقینەییی جیهان بگەین. داخراویی سیستەمەکەی (نیتشە) بۆ تێگەیشتن لە جیهانی ڕاستەقینە، پێوەندیی بە هەندێک بۆچوونەوە هەیە، کە ئەو پێداگرییان لەسەر دەکات و من لێرەدا هەوڵ دەدەم ڕەخنەیان ئاڕاستە بکەم. بۆ نموونە، هێزی ئافراندنی شێوە و ڕیتمەکان تایبەت نییە بە مرۆڤ، وەک ئەوەی ئەو لە مرۆڤدا سنوورداری دەکات، چونکە خودی سروشت، کە ئاستێکە لە دەرخستن و مانیفێستەکانی بوون، هەمیشە فرەشێوە و فرەڕیتمە و ژینگە و کەشە جۆراوجۆرەکانی خۆی بە دیمەن و ئاوازی جیاواز دەور دەدات. ئەو ناکۆکییە لە بنەڕەتدا ئازادکردنی بیرکردنەوەیە لە مرۆڤچەقگەرێتی لە تێگەیشتن لە ڕاستەقینە و جیهان. ئاژەڵەکانی تر و تەنانەت ڕووەکەکانیش شێوەئافرێنەرن، چونکە خاوەنی ئاگایین سەبارەت بە خۆیان و ژینگەی ژیانیان. خاڵێکی تر ئەوەیە مرۆڤ، کە بوونەوەرێکی هۆشمەندە، لە ڕێگەی هۆشەوە خاوەنی توانستی ئافراندنی فۆڕمەکانە، نەک ئەوەی توانای ئافراندنی فۆڕمەکان بە تەنیا لە پاڵنەرەوە هاتبێت، بەڵام ئەو توانستە یان توانایە، داهێنانێک نییە لە هیچەوە، بەڵکوو ئەو فۆڕمانەی دایاندەهێنێت لە فۆڕم و شێوەی ترەوە هاتوون، کە هۆش لە چەرخ و دەورانی جیاواز، شاراوە و نەزانراو وەریگرتوون و وەریاندەگرێت. پڕۆسێسی وەرگرتن، گواستنەوە و ئافراندنەوە هێشتا توانای هۆشە، نەک پاڵنەرەکان، لە نزیکبوونەوە لە جیهانی ڕاستەقینە، چونکە ماڵی هۆش خۆی لە بنەڕەتدا جیهانی ڕاستەقینەیە. جیهان ڕاستەقینەیە، نەک لەبەر ئەوەی هۆش بە ڕاستەقینەی دەزانێت، بەڵکوو لە دەرەوەی هۆشدا ڕاستەقینەیە. ڕاستەقینەییی جیهان بۆ ڕاستەقینەییی بوون دەگەڕێتەوە. خاڵێکی تر ئەوەیە، کە ئاگامەندی بەرهەمی پاڵنەرەکان نییە، بەڵکوو خودی پاڵنەرەکان لە ئاگامەندییەوە دێن. پاڵنەرەکان لە هیچەوە و بەبێ ئاگامەندییەکی لەپێشتر ناتوانن سەر هەڵبدەن، چونکە هەر سەرهەڵدانێک پێویستی بە گۆڕەپانێک هەیە، کە ئەو گۆڕەپانە ئاگامەندییەکی لەپێشترە.
ئازادی خۆی بانگە، بانگی بوون بۆ ئێمە. ئەو بانگکردنە لە ویستەوە دێت، واتە ویستی بوون لە ئێمەدا، بۆیە ئەو ئازادییەی لەپاڵ ویستێکی بەهێز بۆ تێگەیشتن لە بوون نایەت، دەبێتە سەرگەردانی و سەرلێشێواوی. بە هەمان شێوە، دەبێت بە دروشم و هوتافی ژێردەستەکان، کە بە ترس و تەمبەڵییەوە لە زیندانەکانی خۆیاندا پاڵ کەوتوون
لەو ڕووەوەیە ئەگەر ئێمە ویستی ئازادی بە ئاکامی پاڵنەرەکان بزانین، ئەوا گەیشتن بە ئازادی گونجاو نابێت. ویستی ئازادی بەرهەمی پاڵنەرەکان نییە، بەڵکوو ویستە لە ئاست پاڵنەرەکاندا. لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا ویستی ئازادی هاوکاتە بە گەشتی تێگەیشتن لە بوون، چونکە ئەو لایەنەمان خستە ڕوو، کە چۆن پاڵنەری داهێنانی شێوە، ڕیتم و فۆڕمەکان لە هۆشدا کەمتوانان لە ئاست ڕاستەقینەی دیاردە و شتەکاندا، بەڵام لە دەرەوەی پاڵنەری فۆڕمبەخشین و ڕیتمبەخشین، بوونی مرۆڤ لەژێر باری کۆمەڵێک هەلومەرجی تردایە، کە هەلومەرجەکان ئاکامی بەیەکدادان، هاوسەنگی و چەقبەستنی زەبرە فرەجۆرەکانن. ئازادی، لەو ڕووەوە، ئازادییە لە هەموو شتەکان، بۆ نموونە لە پاڵنەر، هەلومەرج و زەبرە سەپێنەرەکان، چ دیار بن، چ نادیار. لەو کۆنتێکستەدا، ویست و پاڵنەری ئازادی بۆ تێگەیشتنە لە بوون. پێویستە مەودای ئەو ئازادییە بۆ ئازادی لە بیرکردنەوەدا کورت بکەینەوە، بەو پێیەی ئازادی لە بیرکردنەوەدا وەک پێشمەرجێکی بێسازشە، بۆ ئەوەی هەلومەرجی تێگەیشتن لە بوون گونجاو بێت. ئازادی لە بیرکردنەوە واتە ئازادی لەو پێکهاتانەی، کە ناهۆشیارانە گرمۆڵە بوونە و جڵەوی بیرکردنەوەیان بە دەستەوە گرتووە. کەسی گەڕیدە بەدوای تێگەیشتن لە بوونی خۆی لەسەریەتی، کە بیرکردنەوەی خۆی ئازاد بکات لەوەی، کە هیچ سنوورێک نەناسێت، بەڵکوو بوێرانە هەموو ئەو باوەڕانەی وەریگرتوون، کەڵەکەی کردوون و دەستی پێوە گرتوون، فڕێ بدات. ئازادی خۆی بانگە، بانگی بوون بۆ ئێمە. ئەو بانگکردنە لە ویستەوە دێت، واتە ویستی بوون لە ئێمەدا، بۆیە ئەو ئازادییەی لەپاڵ ویستێکی بەهێز بۆ تێگەیشتن لە بوون نایەت، دەبێتە سەرگەردانی و سەرلێشێواوی. بە هەمان شێوە، دەبێت بە دروشم و هوتافی ژێردەستەکان، کە بە ترس و تەمبەڵییەوە لە زیندانەکانی خۆیاندا پاڵ کەوتوون. بۆیە ئەو جۆرە ئازادییە بۆ هەمووان نییە، یان دروستتر هەموو کەسەکان توانای بەرگەگرتنی ئەو جۆرە ئازادییەیان نییە. ژێردەستەی بیرکردنەوە و باوەڕەکان نەک هەر ناتوانێت دەستی بەو ئازادییە بگات، بەڵکوو نکۆڵی لە بوونی دەکات. ئەو نکۆڵیکردنە لە ترسە گرمۆڵەبووەکانەوە دێت. مرۆڤی ژێردەستە و نائاگامەند بە ژێردەستەییی خۆی، بەردەوام لە دۆخی بەرگریکردندایە لەو هەلومەرج و زەبرانەی ژێردەستەی دەکات، بۆیە خۆیشی دەبێت بە کەرەستەیەکی ئەو جۆرە زەبرانە لە داگیرکردنی ئازادیی ئەوانی تر، چونکە نائاگامەندبوون لەژێردەستەیی، ئەو مرۆڤە دەکات بە خۆراکی بەردەوامیدان بە زەبرەکانی ژێردەستەیی. وەک پێشتر خستمانە ڕوو، خودی ئاگامەندی ویستی ئازادی بەسەر ئێمەدا دەسەپێنێت، چونکە ئاگامەندی خۆی لە بنەڕەتدا ئاگامەندیی بوونە، نەک هیی تاکەکەس. تاکەکەس توانای ئافراندنی ئاگامەندیی نییە، چونکە مانەوەی خۆی بەندە بە شەپۆلی بەردەوامیی بوون و ئاگامەندی. ئەوە بەو واتەیە نایەت، کە تاکەکەس خاوەنی ویستی ئازاد نییە، بەڵکوو بەو واتایە دێت، کە ئاستی ئاگامەندیی ئەو تاکەکەسە پێگەی ئەو تاکەکەسە لە ئازادبوون دیاری دەکات. بۆیە ئازادییەک لە دەرەوەی هۆشیاری، یان ئاگامەندیدا بوونی نییە. بەڵام لە هەمان کاتدا، گەشتی ئازادبوون تاکەکەسی گەڕیدە ڕووبەڕووی مەترسییەکانی خۆی دەکاتەوە، یان دروستتر ڕووبەڕووی شۆکە هەژێنەرەکانی دەکاتەوە، کە لە هەرە مەترسیدارترینیان، شۆکە ئۆنتۆلۆجییەکانن. شۆکە ئۆنتۆلۆجییەکان ئەوانەن، کە لە ئاکامی بەرکەوتن بە هەندێک لە دیوەکانی ڕاستەقینەی بوون، کە ئەو تاکەکەس ئامادەی بەرکەوتنیانی نییە، ڕوو دەدەن بە هۆکاری ئەوەی، کە ئەو هۆشەی باوەڕ بە ڕاستەقینەییی بۆچوون، تێگەیشتن و فۆڕمەکانی خۆی بە پێشەنگتر دەزانێت لە تێگەیشتن لە ڕاستەقینەییی جیهان و بوون. لە ئاستێک لە ئاستەکانی بوون، بۆ نموونە، لە ئەزموونی مردنی خۆیدا، دەشێت ڕووبەڕووی هەژێنەرێتیی ڕاستەقینەییی بوون و جیهان ببێتەوە، بەبێ ئەوەی هۆشەکییانە هیچ ئامادەکارییەکی بۆ ئەو جۆرە شۆکە ئۆنتۆلۆجیانە هەبێت. ئەو شۆکە ئۆنتۆلۆجییانە خۆیان لە بنەڕەتدا لەگەڵ بوونی ئێمەدا دێنە بوون، واتە بوونیان لەسەر بوونی ئێمە وەستاوە، بەڵام لە هەمان کاتدا خاوەن هێزی هەژێنەرن کاتێک دەبن بە ئەزموون، بە تایبەت بۆ ئەوانەی خاوەنی کەرەستە بەهێزەکانی تێگەیشتن نین لێیان. ئەو جۆرە شۆکانە هاوسەنگیی توانستی هۆشەکیی مرۆڤ دەخەنە ژێر مەترسییەوە، چونکە هەموو ئەو باوەڕ و دیدگایانەی تاکەکەس دەستیان پێوە دەگرێت، لەژێر زەبری ئەزموونی بەهێزی ڕاستەقینەدا هەرەس دەهێنن. ئاکامی ئەو جۆرە هەرەسە، دروستبوونی هەستی بێدەستەڵاتی و هیچێتییە بەرانبەر بە بوون، کاتێک ئەو تاکەکەسە بوونی لە باوەڕ و دیدگا سنووردارەکانی خۆیدا کورت کردبێتەوە. هەمیشە هێزی ڕاستەقینە لە هێزی هۆش باڵادەستترە، چونکە هۆش خۆی لەژێر کاریگەرێتیی زەبرەکانی ڕاستەقینەدایە، نەک ئەوەی خاوەنی بوونێکی سەربەخۆ لە دەرەوەی ڕاستەقینە بێت. لەو ڕووەوە، مەرج نییە کەس لە گەشتی ئازادبوون بە بەختەوەرییەوە بگەڕێتەوە. ڕاستییەکەی، مەرج نییە ئەو کەسە هەر بگەڕێتەوە. بەڵام هەر کەسێک لە گەشتی ئازادبوون ون ببێت، لە بنەڕەتدا هێشتا لەناو بوونی خۆیدا ون دەبێت. ئەوەی ئازادانە ڕووەو تێگەیشتن لە بوون گەڕیدەیە، هەر ئەزموون و بەرکەوتنێکی بە ڕاستەقینە ڕووبەڕووبوونەوەی شۆکە ئۆنتۆلۆجییەکانە تا ئاستێک، کە هیچ شۆکێک نامێنێت توانای هەژاندنی ئاگامەندیی ئەو تاکەکەسی هەبێت. ئایا چ شۆکێک دەتوانێت لە ئاست بووندا شۆک بێت، کاتێک سەرچاوەی شۆکەکان خودی بوون خۆیەتی؟ ناوەڕۆکی ئەو بۆچوونەی، کە ئازادی بە پێشمەرجی گەشتی تێگەیشتن لە بوون دادەنێت، ئەوەیە، کە خودی تێگەیشتن لە بوون، واتە خودی ئاگامەندییەکی تەواو لە ئاست بوون، ئازادییە. تۆوی ئازادی لەو گەشتەدا نەک هەر دەبێت بە درەخت، بەڵکوو دەبێت بە دارستانی ژیان.
فریدرێک نیتشە (١٨٤٤-١٩٠٠) فەیلەسووفی ئەڵمانی
لەو ڕووەوە، هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی شۆکە ئۆنتۆلۆجییەکان، هەرچەند کارەساتبار و هەژێنەر بن، لە ئاست بوون و ئاگامەندیدا، هێشتا ئەزموونن، جووڵەن و شەپۆلن. بۆیە لە گۆڕەپان و ئاسمانیدا، هێشتا هەموو ئەزموونەکان لەناو ئاگامەندیدا ڕوو دەدەن. بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەو بۆچوونە، پەنا بۆ بۆچوونی (ج. و. ف. هیگڵ) سەبارەت بە ئەزموون وەک جووڵە لە ئاگامەندیدا دەبەین، کاتێک دەنووسێت: “زانستی ئەم ڕێگەیە زانستی ئەزموونە، کە ئاگامەندی پیایدا دەڕوات؛ جەوهەر و جووڵانەکەی دەبن بە بابەتی ئاگامەندی. ئاگامەندی ئەوە دەناسێت، کە دەکەوێتە نێو ئەزموونیەوە: چونکە هەر شتێکی لەنێو ئەزموونەکەیدا بێت، جەوهەرێکی هۆشەکییە ]/گیانەکییە[.”[7] (مارتن هایدیگەر) ڕاڤە بۆ ئەو جۆرە جووڵەیە لە دیدی (هیگڵ)ەوە دەکات و کاتێک بە گونجاوی دەزانێت، کە خودی ئاگامەندی بکەری جووڵەکە بێت؛ وەک دەنووسێت: “(هیگڵ) بە ئەزموون دەڵێت “جووڵە”. لە پێشەکیی (فینۆمینۆلۆجی)، بە ڕوونی ئەوە دەڵێت، کە ئاگامەندی بەو ئەزموونە تێدەپەڕێت، کە “ئاگامەندی ئەزموون دەکات … ئەو جووڵەیە لە خۆیدا…” ئەو ئەزموونە ئەزموونی ئاگامەندییە، کە تەنیا کاتێک گونجاوە، ئاگامەندی بکەری ئەزموون بێت.”[8] خودی ئاگامەندی لە ئەزموونەکانیدا کورت نابێتەوە، چونکە ئەو جووڵەیە لەناو خۆیدایە بەرەو خۆی، بەڵام ئەزموون وەک جووڵە لە ئاگاییدا سەرچاوەی گەورە بۆ زانین و تێگەیشتن بۆ هۆش فەراهەم دەکات. وەک ئەزموون، هۆش لە ئاگامەندییەوە دێت؛ بەبێ ئاگامەندی، هۆش لەسەر قاچەکانی خۆی ناتوانێت بووەستێت. ئەو ئاگامەندییەی، کە ئاگامەندیی بوونە، خودی بوون خۆیەتی، کە نە هیچ شتێک لە ژوور خۆیەوە دەبینێت، نە هیچ ئافرێنەرێک دەستی لە بوونیدا هەیە؛ ئەو ئافرێنەرەی بیەوێت بوون بئافرێنێت، سەرەتا دەبێت بوونی هەبێت، واتە دووبارە سەرەتا دەبێت بوون هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو ئافرێنەرە بتوانێت بوونی هەبێت. خودی توانستی زانین توانستێکە لە هۆشدا، وەک چۆن خودی توانستی وێناکردن لە هۆشەوە دێت. لەو ڕووەوە، تێگەیشتن و زانینی ئێمە بەرانبەر بە دیاردەکان لە هۆشەوە سەرچاوە دەگرن، بەڵام هۆش خاوەنی ئافرێنەرە، کە ئەو ئافرێنەرە ئاگامەندییە. هێزی ئەزموونەکان لە هێزی تێگەیشتن و توانستی زانینی هۆش مەزنترن، چونکە ئەزموون بەرکەوتنی ئێمەیە بە جیهانی ڕاستەقینە. ئەوەی لە جیهانی ڕاستەقینەدا ڕوو دەدات و شوێن دەگرێت، هەمیشە لەوە بەهێزترە، کە توانستەکانی هۆش بەتەواوەتی لێی تێبگەن. هۆش دەتوانێت وێنەیەکی شێواوی ئەزموونەکان لە زماندا بەرجەستە بکات، بەڵام وێنە شێواوەکان توانای پێشاندان و خستنەوەڕووی تەواوەتیی ئەزموونەکانیان نییە. کاتێ باس لە ئەزموون دەکرێت، باس لەو جووڵەیەیە، کە لە ئاگامەندیدا ڕوو دەدات، کە ئەو جووڵەیە هەمان جووڵەی بوونە. وەک چۆن زانینەکانمان لە ئاست بووندا کەمتوانان، بە هەمان شێوە مەودای ئەزموونەکانمان و توانستی تێگەیشتنی هۆشیش لێیان لە ئاست بووندا سنووردارن. کاتێ ددان بەو کەمتوانایی و سنووردارێتییەدا دەنێین، خۆمان لە ‌هەڵەی زانین ( (the epistemic fallacy دەپارێزین، کە (ڕۆی باسکار) دەیخاتە پاڵ (دەیڤد هیوم) و (ئیمانوێڵ کانت)ـەوە لە کەمکردنەوەی ئۆنتۆلۆجیا بۆ ئیپیستیمۆلۆجیا، یان لە کەمکردنەوەی بوون بۆ زانین سەبارەت بە بوون.[9]
یەکێک لەو جۆرە ئەزموونانەی، کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە پاڵنەری ویستی زانین سەبارەت بە بوون دەتوانێت تێگەیشتنی فرەلایەنی بۆ دابین بکات، ئەزموونە گیانخوازییەکانن. ئەو جۆرە ئەزموونانە لە هۆشی کەمتوانا و بێویست لە تێگەیشتن لە بوون دەبن بە سەرچاوەی باوەڕی بێبنەما، دژبەیەک، ناڕێکخراو و سەرلێشێواو. کۆمیدیاتر لەوە، دەبنە سەرچاوەی ڕەوایەتیپێدان بە پیرۆزکردنی تاکەکەسی ئەزموونکار، یان ئەو تاکەکەسەی بانگەشەی ئەو جۆرە ئەزموونانە دەکات. یەکێک لە دەرکەوتەکانی ئەو جۆرە تێگەیشتنە ڕووکەش و چەقبەستووییە لەو جۆرە ئەزموونانە بیرکردنەوە و شێوەژیانی ئایینییە. کاتێک ئەزموونی گیانخوازی سەر بە مەودای ئەزموونە، ئەزموونێک نییە لە دەرەوەی توانای تێگەیشتن بێت، بۆیە ئەزموون هەر جۆرێک بێت، هێشتا لەناو مەودای ڕاستەقینەدایە، کە ئەو مەودایە لەژێر هەژموون و قەڵەمڕەویی ئاگامەندییە. ئەزموونە گیانخوازییەکان، وەک (ڕۆی باسکار) بۆمان پێشنیاز دەکات، پێویستە بە هەند وەربگیرێن.[10] ئەو بۆچوونەی (باسکار) لەو ڕوانگەیەوەیە، کە جیهانی ڕاستەقینە ئاڵۆزە و توانستەکانی هۆشیش لە ئاستیاندا کەمتوانان، بۆیە ئەزموونە گیانخوازییەکان مادام ئەزموونن، پێویستە بەهەند وەربگیرێن. دواتر بۆ ئەو دیدگایەی (باسکار) دەگەڕێینەوە. بەڵام سەرەتا پێویستە بزانین، کە بۆچی لە فەلسەفەی هاوچەرخدا جۆرێک لە خۆدوورگرتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان هەیە. (ئیمانوێڵ کانت) شۆڕشێکی گەورەی بیرکردنەوەی بەرپا کرد، کە هەوڵی مێتافیزکییانەی لە نەزانراوەکان (noumena) خستە دەرەوەی توانای هۆش لە دۆزینەوە و تێگەیشتنیان بەو پێیەی جیهانی دیاردەکان (phenomena) تاکە جیهانە، کە تێیدا هۆش باڵادەستە. لەو کاتەوەیە بیرکردنەوەی فەلسەفی، کە بوار بۆ بیرکردنەوەی زانستی فەراهەم دەکات، هێزی ئایینی لە تێگەیشتن لە دیاردە جیهانییەکان تێک شکاندووە. لە هەموو بوار و دیاردەکاندا بیرکردنەوەی زانستی و فەلسەفی بیرکردنەوەی ئایینیان خستووەتە بەردەم هەلومەرج و ململانێی زۆر قوڕس بۆ مانەوە. بەڵام ئەو بێبەریکردنەی فەلسەفە بۆ تێگەیشتن لە نەزانراوەکان، خاکی داگیرنەکراوی بۆ قۆڕغکاریی ئایینی جێهێشتووە. جیهانە نەزانراوەکان لە زماندا لەلایەن ئایینەوە قۆڕغ کراون. پرسەکانی وەکوو مردن، چییەتیی بوون، سروشتی ئاگامەندی، تۆڕ و شەپۆلە ماددی و ناماددییەکان، کە سەرسوڕهێنەرانە مێکانیزم، بنیاد و ڕووداوەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە، هێشتا ئەو پرسانەن، کە لە بیرکردنەوەی فەلسەفی، یان بە ئاکامی داخراو وازیان لێهێنراوە، یان وەک بابەتی ژوور توانستی هۆش پۆڵێن کراون. بیرکردنەوەی فەلسەفی زێدەتر لە ئایین خاوەنی هێز و سەرچاوەیە بۆ تێگەیشتن لەو پرسانە. بیرکردنەوەی فەلسەفی توانیویەتی زانینە ئایینییەکان پووچەڵ بکاتەوە، بەڵام ڕۆڵی بیرکردنەوەی فەلسەفی لە هەمبەر پرسە نەزانراوەکان کەنارگیر کراوە و تۆمەتی بێتوانایی خراوەتە پاڵی. ئەو تۆمەتە لەوەوە سەرچاوەی نەگرتووە، کە بیرکردنەوەی فەلسەفی هێزی خستنەژێرڕۆشناییی ئەو بابەتانەی نییە، بەڵکوو باڵادەستیی بیرکردنەوەی زانستی، کە بەتایبەت مەبەستمان لە نەریتی پۆزەتیڤیزم و بنیادگەریی کۆمەڵایەتین، ڕۆڵی بیرکردنەوە فرەڕەهەندییەکانی بیرکردنەوەی فەلسەفی کەنارگیر کردووە.
کاتێک سیستەمی فەلسەفی، بۆ نموونە، سیستەمی سروشتناسی و بنیادگەری بناغەکانی خۆیان لەسەر ئەو بۆچوونانە دادەمەزرێنین، کە نەزانراوەکان، یان ئەگەری ناسینیان بوونی نییە، یان تەنیا لەژێر باری کۆمەڵێک هەلومەرجی تایبەت ئەگەری ناسینیان هەیە، ئەوا لە خۆیاندا بیرکردنەوەی فەلسەفی لە خۆلەقەرەدانی بابەتەکانی ژێر هەژموونی خۆی بەدوور دەگرن. دروستتر، ڕۆڵی بیرکردنەوەی فەلسەفی بۆ بیرکردنەوەی زانستی سنووردار و کەم دەکەنەوە. لەو ڕووەوە، فەلسەفە دەکەوێتە بەر شەپۆلی دوو هێرش. هێرشی یەکەمیان لەلایەن زانستخوازەکانە لەسەر ئەو بنەمایەی، کە بیرکردنەوەی فەلسەفی وەک زانست خاوەنی دەستکەوتی بەرجەست و ماددی نییە. هێرشی دووەمیان لەلایەن ئاییندۆستەکانە لەبەر ئەو هێزەی بیرکردنەوەی فەلسەفی لە ڕەتکردنەوە و پووچەڵکردنەوەی بنەما ئایینییەکاندا هەیەتی. تاکە چەکێک، کە ئایین دژ بە بیرکردنەوەی فەلسەفی هەیەتی، پرسی مردن و ئازارچەشتنە. لە دەرەوەی پرسی مردن، بیرکردنەوەی ئایینی ئاشی بەتاڵ دەبێت وەک چۆن لە هەموو بوارەکاندا ئاشی بەتاڵ بووە. پرسی مردن ئەو مەودایەیە، کە ئایین لە ڕێگەی وەهمەکانییەوە قۆڕغی کردووە. ئەو قۆڕغکردنە لەوەوە نەهاتووە، کە ئایین پرسی مردنی چارەسەر کردووە، بەڵکوو لەوەوە هاتووە، کە پرسی مردن، وەک بابەتێکی نەزانراو، بە دیدگا، باوەڕ و چیرۆکی وەهمی و منداڵدۆست ترسی لە پرسی مردن دامەزراندووە. پرسی مردن لە پرسێک، کە هیی تێڕامان و قووڵبوونەوەیە لێی، بووە بە پرسێک بۆ تۆقاندن و داگیرکردنی هۆشی تاکەکەس. ترس لە مردن سەر بە پرسی مردن نییە، بەڵکوو ئەو ترسەسەر بە پرسی ترسە. مرۆڤ وەک هەموو بوونەوەرەکانی تری سروشت لەژێر باری هەلومەرجە سەختەکاندا ژیاوە و دەژی، کە زۆرجار هەلومەرجەکان لایەنی هەڕەشەئامێزیان بۆ بوونی هەیە. ئەو هەڕەشانە ئاڕاستەن بۆ یەکێتیی جەستە. لە سروشتدا هەموو یەکێتییەکان، بۆ نموونە یەکێتیی جەستەی ڕووەک و ئاژەڵەکان بە مرۆڤیشەوە، لە ئاستێک لە ئاستەکاندا ڕووبەڕووی چارەنووسی هەڵوەشاندنەوە دەبێتەوە. پڕۆسێسی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتییەکان بە مردن دەست پێ ناکات، بەڵکوو ئەو پڕۆسێسە شەپۆلێکی بەردەوامە لە بووندا. وەک چۆن لەدایکبوون قۆناغێکی پێویستی بوونی ئێمەیە و لە هەمان کاتدا ئەزموونە، بە هەمان شێوە خودی مردن قۆناغێک و پێویستییەکە لە ژیان. لێرەدا پێویستە بابەتی مردن لە بابەتی ترس جیا بکرێتەوە، چونکە ترس هەمیشە ترسە لە ئازارچەشتن. تاکە بیانوویەکیش بۆ هەر نیگەرانی و سامێک لە هەر کارەساتێک، پێشهاتێک، یان ئەزموونێک ئازارچەشتنە، بەڵام خودی ئازارچەشتن بنیادێکی تاکلایەنانە و سەربەخۆ نییە، بەڵکوو گردبوونەوەیەکە لە پاڵنەر و فاکتۆری فرەجۆر. هاڕمۆنیای پاڵنەرەکان و لەناوچوونی فاکتۆرەکان بە واتای نائامادەییی ئازارچەشتن نایەت، بەڵکوو بە واتای سەربەستیی دێت لە ئازارچەشتن. لەو ڕووەوە، کاتێک پاڵنەری ترس و سام دەخرێتە پاڵ مردن، خودی بیرکردنەوە لە مردن هاوکات دەبێت بە ترس، کە ئەو ترسە پەتی دەستی بیرکردنەوە خوڕافییەکانە بۆ جڵەوکردنی مرۆڤ.
مەبەستی من لە ئەزموونە گیانخوازییەکان نە ئەزموونە ئایینییەکانن و نە عیرفانییەکان، بەڵکوو ئەزموونی گیانخوازی وەک ئەو ئەزموونانە پێناسە دەکەم، کە هەوڵن بۆ تێگەیشتن و ناسینی بوون لە ڕێگەی ئەزموونە تاکەکەسییەکانەوە.
لێرەدا من نامەوێت بابەتەکە ئاڕاستەی ڕەتکردنەوە و بەرپەرچدانەوەی باوەڕە ئایینییەکان وەربگرێت، بەڵکوو دەمەوێت زیاتر تیشک بخەمە سەر ئەزموونە گیانخوازییەکان. سەرەتا ئەو جۆرە ئەزموونانە لە تێگەیشتنی باو بە ئەزموونی رۆحی و عیرفانییش ناسراون، مەبەستی من لە ئەزموونە گیانخوازییەکان نە ئەزموونە ئایینییەکانن و نە عیرفانییەکان، بەڵکوو ئەزموونی گیانخوازی وەک ئەو ئەزموونانە پێناسە دەکەم، کە هەوڵن بۆ تێگەیشتن و ناسینی بوون لە ڕێگەی ئەزموونە تاکەکەسییەکانەوە. خۆی لە بنەڕەتدا شتێک نییە بە ناوی “گیان” وەک ئەوەی لە تێگەیشتنە ئایینی و عیرفانییەکاندا باوە. ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین “گیان” بە تەنیا هێزێکە لەناو ئاگامەندیدا، کە لە بەرجەستەبووندایە. لەو ڕووەوە، ئاگامەندی بەرجەستە دەکات ئەو فاکتۆرانەی خزمەت بە گەڕانەکانی بەناو خۆیدا دەکەن. بە زمانی (هیگڵ) بێت، ئاگامەندی خۆی بکەری ئەو ئەزموونانەیە.[11] مادام ئاگامەندییش بکەری ئەزموونەکانە، ئەزموونەکان هێشتا ئەزموونن بۆ ئاگامەندی، نەک بۆ هیچ هێزێکی گەورەتر لە ئاگامەندی. لەو ڕوانگەیەوە، مادام ئۆنتۆلۆجیای هەموو ئەزموونەکان ئاگامەندین، بوونی ئاگامەندی دەبێت بە “بنیادێکی بنەڕەتی بۆ جیهان”. ئەو بۆچوونە لە بنەڕەتدا هیی (ڕۆی باسکار)ە، کە لە پەرتووکی (لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا: گەشتی دەروون) سەبارەت بە خوا دەریدەبڕێت، وەک دەنووسێت: “خوا کۆتا بنیادی کاتیگۆریی جیهانە.”[12] بەڵام هەر لە هەمان پەرتووک و لە دواتردا، (باسکار) خوا بە ئاگامەندی دەناسێنێت، وەک دەنووسێت: “خوا ئاگامەندییشە.”[13] (باسکار) بوونی مرۆڤ لە بوونی خوا جیا ناکاتەوە، چونکە بە دیدی ئەو، مرۆڤ خۆی خوایە: “مرۆڤ لە ناوەڕۆکدا ئازادە و لە ناوەڕۆکدا خوایە”[14]، بەڵام بیرچوونەوە و دۆزینەوەی ئەوەی، کە خۆی خوایە، وایکردووە بە بوونی خۆی نامۆ بێت.[15] لە هەمان کاتدا، بۆ (باسکار) ئەزموونکردنی خوا وەک ئاگامەندیی ڕەها، واتە وەک بەرزترین ئاست بۆ تێگەیشتن لە بوون ئەگەری بەردەم بوونی مرۆڤە. لەو ڕوانگەیەوە، تێگەیشتنی مرۆڤ لە بوون لە ئاستە هەرە باڵاکەیدا نەک هەر گونجاوە، بەڵکوو بەردەوام ئەگەری بەردەممانە. مادام ماڵی خوا ئاگامەندییە، ئەو ئاگامەندییە لەلایەن هیچ هێز و باوەڕێکەوە، بۆ نموونە باوەڕە ئایینییەکان، ناتوانرێت قۆڕغ بکرێت. تێگەیشتنی (باسکار) بۆ چەمکی خوا تێگەیشتنێکی ئایینی نییە، بەڵکوو ئەو گۆڕەپانەیە، کە بنیادی ئۆنتۆلۆجیی بوونی جیهانی لەسەر دامەزراندووە. لەو شڕۆڤانەدا باوەڕبوون بە بوون و نەبوونی خوا هیچ پێگەیەکی پێنەدراوە، بەڵکوو ئەزموونکردنی خوا وەک ئاگامەندی، کار و فۆڕمە فرەجۆرەکانی مانیفێستبوونی کڕۆکی شڕۆڤەکانن. ئەو بۆچوونانەی (باسکار) سیستەم و ئۆنتۆلۆجییایەکی کراوە بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان، وەک ئەزموونکردنی خوابوونی مرۆڤ، واتە ئەزموونکردنی ئاگامەندی لە ئاستە باڵاکانیدا، دادەمەزرێنێت. مادام مانیفێستەکانی بوون مانیفێستی ئاگامەندین، بە بوونی مرۆڤیشەوە، تێگەیشتن لێیان هێزێکی گەورەیە بۆ ئازادبوون، یاخود بە زمانی (باسکار) بێت، جووڵەن ڕووەو خۆئاگامەندییەکی باڵاتر.[16]
ڕامانا مەهارشی (١٨٧٩-١٩٥٠) کەسێتیی گیانخوازیی (هیندستان)
مادام زانین لە بوون لە ڕێگەی ئەزموون ئاشکرا دەبێت، ئەو ئەزموونانە سەبجێکتیڤن. لە کەلتوور و سەردەمە جیاوازەکاندا، مرۆڤانی ئاگامەند بە بوونی خۆیان، کە لە هەمان کاتدا ئاگامەندبوونە سەبارەت بە بوون، توانیوانە ڕووبەڕووی تێگەیشتن و باوەڕە چەقبەستووەکان ببنەوە. لێرەدا هەندێک نموونەی ئەو جۆرە ئەزموونانە پێشکەش دەکەم، ئەگەرچی نموونەکان زۆر زێدەترن لەوە. لە جیهانی ئیسلامدا، (مەنسوور ئەلحەلاج) یەکێک لە نموونەکان بەرجەستە دەکات، کاتێک ئەزموونە گیانخوازییەکانی، کە لە ئاگامەندیی خۆیەوە سەبارەت بە سروشتی بوونەوە هاتوون، دەبن بە هێزی ڕووبەڕووبوونەوەی باوەڕی دۆگمایی و تەنانەت بۆچوونەکانی خەڵکی تۆقاندووە لە ترس و سام. (حەلاج) خوای بە چاوی دڵ بینیووە و لەو بینینەدا خوا پێی گوتووە، کە “من تۆم”.[17] جگە لە جیهانی ئیسلامی، جیهانی (براهمانیزم)، یان (هیندویزم)، کە هەم بۆ ئەزموونە گیانخوازییەکان گۆڕەپانێکی کراوەترە هەم دۆگماکانی لە جیهانی بیرکردنەوەی ئیسلامی کەمتر نین، نموونەی ئەو مرۆڤانەی خاوەنی ئەزموونی گیانخوازین، دیارن. (هیندستان) ئەو خاکەیە، کە هەموو ئەزموونە قوڕس و لە سنووربەدەرە گیانخوازییەکان لەسەر مرۆڤ تاقی کراونەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا، ئەو پارچەخاکەیە، کە خاوەن قوڕسترین هەلومەرجی کۆمەڵایەتییە بۆ ئەوانەی قەدەر بەسەریدا سەپاندوون لە کاستی خوارووی کۆمەڵگە لە دایک بن. لە هیچ شوێنێکدا هێندەی (هیندستان) قەدەر هێزی نییە لە داڕشتنی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بازاڕی ئیش، دابەشبوونی پیشەکان، لە هەمان کاتدا، پێوەندیی لەگەڵ هێزە یەزدانییەکان، بە تایبەت لێرەدا کاستی ‘پیسەکانdalits- ‘، کە لە (براهمانیزم)دا ئاماژەن بەو کەمایەتییەی قەدەر بەهۆی ‘پیسیەتی’ی خۆیان سزای داون. لە هیچ شوێنێکیش هێندە هۆش بەدەست خوازۆرییەوە ناڵێنێت. کاتێک (مەهاتما گاندی) لە هەر هەڵوێستێکیدا خۆی بە تەنیا بە بریکارێکی دەست هێزە یەزدانییەکان دادەنێت، کە باوەڕبوون بەو هێزانە هاوکاتە بە وەرگرتنی هەڵوێستی سەخت، بۆ نموونە ئەشکەنجەدانی جەستە و مانگرتنە چەندبارەبووەکانی (گاندی) لە خواردن، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی جەستە بابەتێکی نەبڕاوەیە بۆ ڕاهێنانە گیانخوازییەکان لە (براهمانیزم)دا. هەر لەو سەردەمەدا لە ئەشکەوتێکی دووردا، کە دەکەوێتە ناوچەی (تیروڤانامالای) و لە نزیک گردی پیرۆزی (ئەروناچەلا)، گیانێکی ڕۆشنبووەوە، کە لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە گەیشتووە بە پلە باڵاکانی خۆناسین، کە هاوکاتە بە سەرجەمی-بوون-ناسین، خاوەنی (ئەشرەم) و ژمارگەلێک لە مرۆڤی گیانخوازی تینوو، بە ناوی (ڕامانا مەهارشی)، دڵنیاییەکی یەزدانییانە بۆ دروستێتی و ڕەوایەتدارێتیی ئەو هەڵوێستانەی (گاندی) دەنێرێت.[18] (گاندی) ناوەڕۆکی ژیانی خۆی لە تێکۆشانێکی ناکەسییانە بۆ ئامانجی یەزدانییانە لەپێناو گەیشتن بە (مۆکشا- Moksha)، کە ڕزگاربوونی گیانە لە هەلومەرجەکانی هۆش-جەستە. بەڵام باوەڕی ئەو لەسەر بنەمای باوەڕە ئایینییەکان بوو، نەک لەسەر بنەمای ئەزموونە گیانخوازییەکان، بۆیە ئەو بوونێکی بێسنوور لەناو چوارچێوەکانی بیرکردنەوەی ئایینیدا سنووردار دەکات و ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەکان دەبێتەوە، وەک ئەو بەرهەڵستییە سروشتییەی (گاندی) بۆ ڕەبەنی و خۆدوورگرترن لە ئۆرگازم، کە لە یۆگا بە (Brahmacharya)، ناسراوە، تووشی دەبێت؛ بە ڕووتی لەگەڵ خوشکەزا تەمەن هەژدەساڵانەکەیدا، کە ئەویش ڕووتە، لەناو جێگا پاڵ دەکەوێت بە تەنیا بۆ ئەوەی بۆ خۆی بسلەمێنێت، کە بەسەر خۆڕسکی سێکسوالیتی زاڵ بووە بە هۆکاری ئەوەی دەتوانێت ئەندامی نێرینەی جەستەی لە ڕەپبوون بپارێزێت.[19] لە کاتێکدا، هەر لە تەنیشت (گاندی)، فیگەرە گیانخوازەکانی تر، کە بەر هێزی ڕاستەقینەی بوون کەوتوون، خۆئاگامەندانە و سروشتییانە ڕەبەنن و پێویستیان بەو سەلماندانە نییە. هەر بۆ نموونە، بە گوێرەی ڕیکۆردەکانی خۆیان هەر لەو سەردەمانەدا، (ڕاماکریشنا پاراماهاساما)، (ڕامانا مەهارشی) و (سوامی ڤیڤاکەنەدا) بەبێ ویستی سەلماندن خاوەنی توانستی پراکتیزەکردنی ڕێچەی یەکبوون، یان (Brahmacharya) بوون وەک کاردانەوەیەکی لاوەکیی باوەڕە بەهێزەکانیان بە یەزدانێتیی بوون و ئەزموونەکانیان. هەر بە دیدی (ڕامانا ماهارشی)، کە کاریگەرترین کەسێتیی گیانخوازیی (هیندستان)ە لە سەدەی بیستەمدا، “ئێمە خۆمان خواین”، وەک لە وەڵامی شوێنکەتوویەکی، کە بە (پاپاجی) ناسراوە و پرسیاری ئەوەی لێ کردووە، کە ئاخۆ دەتوانێت خوای پێشان بدات، دەڵێت: “من ناتوانم خوات پێشان بدەم یان وا بکەم بتوانیت خوا ببینیت، چونکە خوا بابەتێک نییە، کە بتوانرێت ببینرێت، بەڵکوو خوا بکەرە. ئەو ئەوەیە، کە دەبینێت. خۆت بەو بابەتانە سەرقاڵ مەکە، کە دەیانبینیت. ئەوە بناسە، کە دەبینێت… تۆ خۆت خوایت”.[20]
ئەوەی لەم سەرەباسەدا هەوڵم بۆ داوە ئەوەیە، کە چۆن ئەو ئەزموونانەی بە گیانخوازی ناسراون، لە بنەڕەتدا ئەزموونی ئاگامەندانەن سەبارەت بە تێگەیشتن و دەستخستنی زانین لە بوون. مادام ئاگامەندی بکەری ئەو جۆرە ئەزموونانەیە، ئاگامەندی لە ڕێگەی ئەو ئەزموونانەوە لە خۆی تێدەگات. بە هەمان شێوە، ئەگەری تێگەیشتن لە بوون هێزی ئاگامەندیی هەر یەکێکمانە. ئەو جۆرە تێگەیشتنە بەر لە هەر شتێک ئازادبوونە، چونکە هێزی ئەو تێگەیشتنە لە خۆیدا داڕووخانی هەموو وەهم و باوەڕە کەڵەکەبووەکانە، کە نائاگامەندانە لە هۆشی تاکەکەس گرمۆڵە بوونە. لێرەدا گرنگە، کە ئێمە بانگەشەی ئەو جۆرە ئەزموونانە لە خودی ڕاستەقینەییی ئەزموونەکان جیا بکەینەوە. کاتێک ئەزموونی تاکەکەس دەبێتەبانگەشەیەکی کۆمەڵایەتی، وەک ئەوەی دامەزرێنەرانی ئایین کردوویانە، بانگەشەی ئەو جۆرە ئەزموونانە تەنیا کەرەستەی ململانێن بۆ هێزی کۆمەڵایەتی و هیچی تر. مەودای ئەو جۆرە ئەزموونانە تاکەکەسین و کاتێک خۆیان دەخزێننە ناو مەودای گشتی و کۆمەڵایەتی، دەبن بە مێکانیزمی دەستەڵاتداری و داگیرکردنی سەربەستیی تاکەکەسەکانی ناو کۆمەڵگە، چ لە ڕێگەی سەرکوتکردنەوە بێت، یان لە ڕێگەی داهێنانی ترسی خوڕافی و سایکۆلۆجییەوە. لەگەڵ ئەوەیشدا لە ئاستی ئەزموونی تاکەکەسیدا ئەو جۆرە ئەزموونانە مادام هەوڵی تاکەکەسین بۆ تێگەیشتن لە بوون، وەک (ڕۆی باسکار) پێداگری لەسەر دەکات، پێویستە بەهەند وەربگیرین. ئەو بەهەندوەرگرتنە تەنیا لەناو سیستەمی کراوەی فەلسەفیدا گونجاو دەبێت و پێویستە لەو کراوەییەدا ڕاستەقینەیی بوونیان بخرێتە ژێر ڕۆشناییەوە.
سەرچاوەکان:
Bhaskar, R. (2008). A realist theory of science (Radical thinkers 29). London: Verso.
Bhaskar, R. (2013, August 6). Roy Bhaskar interview. YouTube. Retrieved January 16, 2023, from https://www.youtube.com/watch?v=8YGHZPg-19k&t=884s
Bhaskar, R. (2000). From east to west : odyssey of a soul. Routledge. https://doi.org/10.4324/9780203137857
Constâncio, J. (2011). Instinct and Language in Nietzsche’s Beyond Good and Evil. In J. Constâncio& M. Mayer Branco (Ed.), Nietzsche on Instinct and Language (pp. 80-116). Berlin, Boston: De Gruyter. https://doi.org/10.1515/9783110246575.80
Godman, D. (n.d.). Papaji’s first meeting with Ramana Maharshi. Retrieved January 16, 2023, from https://realization.org/p/david-godman/papaji-meets-ramana/papaji-meets-ramana.2.html#:~:text=’I%20cannot%20show%20you%20God,objects%20that%20can%20be%20seen.
Heidegger, M. (1988). Hegel’s Phenomenology of Spirit (Trans, Parvis Emad& Kenneth Maly). Published by: Indiana University Press
هیگڵ، جۆرج ویلهێڵم فریدریک. (٢٠١٦). فینۆمینۆلۆجیی هۆش (وەرگێڕانی د. محەمەد کەمال). دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، چاپی یەکەم
Nietzsche, F. (2003[1886]). Beyond Good and Evil. (R. J. Hollingdale, Trans.) UK: Penguin Classics.
Nietzsche, F. (1997[1881]). Nietzsche: Daybreak: Thoughts on the Prejudices of Morality (2nd ed., Cambridge Texts in the History of Philosophy) (M. Clark & B. Leiter, Eds.). Cambridge: Cambridge University Press. doi:10.1017/CBO9780511812040
Nietzsche, F. (2006 [1882]). The Gay Science (Thomas Common, Trans.). New York: Dover Publications.
Sharma, A. (2013). Gandhi : a spiritual biography. Yale University Press. https://doi.org/10.12987/9780300187380
[1](Bhaskar, 2008, p. 11)
[2](Nietzsche, 2003[1886]: BGE, aphorism 152).
[3]NL 24[14] KSA 10.650from (Constâncio, 2011)
[4](Nietzsche, 2003[1886]: BGE, aphorism 191).
[5])Nietzsche, 2006 [1882], Aphorism, 354).
[6](Nietzsche,1997[1881], aphorism 117)
[7](هیگڵ، ٢٠١٦، وەرگێڕانی د. محەمەد کەمال، لاپەڕە ٧٥/٧٦)
[8](Heidegger, 1988, pp. 23)
[9](Bhaskar, 2008, pp. 26)
[10](Bhaskar, 2013)
[11](Heidegger, 1988, pp. 23)
[12](Bhaskar, 2000, pp. 33)
[13](Ibid, pp. 43)
[14](Ibid, pp. 151)
[15](Ibid, pp. 33)
[16](Ibid, pp. 27)
[17]ئاماژەیە دێرە شیعرە بەناوبانگەکەی (حەلاج)، کە بەو شێوەیەیە:
(رأيتُ رَبّي بعينِ قلبي
فقُلتُ: مَنْ أنتَ؟ قال: أنتَ)
[18] (Sharma, 2013, pp. 89-90)
[19](Ibid, pp. 118)
[20](Godman, n.d.)
سپێنۆزا یان هیگڵ لە کوردستان؟
ئەگەر ئەم ناونیشانە لەناو زمان و نووسینی کوردییدا بە دیوێکدا کەمێک سەیر بێت، ئەوا بە دیوەکەی تردا دەکرێت جێگەی پرسیار و سەرنج و وردە کۆمێنتی خوێنەرێکی ئاسایی هەتا بیرمەندێکی گەورەش بیت. ئەمە فاکتێکی بەڵگەنەویستە، کە کوردستانی ئێمە بە حوکمی جیۆپۆلۆتیکی، نووسەر و وەرگێرەکانمان زۆربەی جار بە کۆمەڵ! دەکەونە ژێر تەوژمی هەژموونی نووسەرانی ‘ تورک و فارس، عەرەب’.
خاڵی نەرێنی ئەم مؤدێلە ئەوەیە، ئەمان لە ڕێگەی هەندێک فیگەری دیاری بواری نووسین، بە جۆرێک ویستی بادانەوە بەلای ئەم فەیلەسوفە و یان ئەوی تر هەیە. وەکچۆن لەسەر پرسی کورد و چەوسانە و ‘ڕۆژهەڵاتناسی’ هەندێک بەلای ‘کەنعان مەکیە[1]‘ و ئەوی تر ‘ئیدوار سەعید’، ئاوەهاش ساڵانێکە ناڕاستەوخۆ لەژێر کاریگەری ‘ژیژەک’ئاڕاستەکاندا بە جۆرێک هیگڵ دەبێتە مۆدەیەک. پێت سەیر نەبێت، بچیتە کتێبخانەیەک کۆی بەرهەمەکانی ‘ژیژەک’ بە ئینگلیزی ببینیت وەک ئەوەی نووسەرێکی خۆماڵی بێت!
لێرەوە، دۆزینەوەی سەرەداوەکانی ئەو بایەخدان و خۆدانەپاڵ فەیلەسوفێک، ڕووناکبیرێکی دەرەکی، دیوێکی نووسەرانی ئێمە دەردەخات. وەکچۆن دیاردەی لێدان لە باوکی مەعریفی نووسەرێکی دیار، دەرخەری جۆرە مشتومڕ و جەنگێکە، دەکرێت بە “جەنگی بە وەکالەت[2]” دابنرێت.
سەیر نییە، کاتێ هاوڕا نیت لەگەڵ نووسەرێکی تردا، بێیت لێرە ڕەخنە لە ژیژەک یان ئیدوارد سەعید بگریت. لە کاتێکدا ئامانجەکە گەنگەشەیەکی ئەکادیمی و ڕەخنەسازی ئەو نووسەرانە نییە لەخۆیدا، بەڵکو لێدانە لە نووسەری تر کە یەکێک لەو فیگەرانە بە باوک و سەرچاوەی مەعریفی خۆی دەزانێت.
بەش بە حاڵی خۆم، ڕەخنە و سەرنجم لەسەر ژیژەک هەبووە کە بە وتارێک بە ناونیشانی ‘سلاڤۆ ژیژەکی فەیلەسوف و وێنەی کورد[3]‘ (٢٠١٥) بڵاوبۆتەوە. بەڵام هەرگیز بە ئامانجی لێدان و پەلاماردانی هیچ هەوادارێکی ئەو فەیلەسوفە نەبووە. خۆشبەختانە، لە ماوەی خوێندن و وانەوتنەوە و  توێژینەوەی فەلسەفییدا، هەرگیز خۆم بە فەیلەسوفێکی دیاریکراوەوە نەبەستۆتەوە. سەرسام بوونم بە فەیلەسوفێک نەیخستوومەتە داوی بیرکردنەوەی کە چوارچێویەکی بۆ بڕیار و جیهانبینی فەلسەفیم دابنێت.
ئەوەی نووسینەکانم بخوێنێتەوە، دەزانێ کە هەرگیز خۆم نە لە کلاسیک نە لە مۆدێرن و نە پاشمۆدێرن، یان نە ئاڕاستەیەکی دیاریکرای چەپ و ڕاستدا چەقاندوە. ئێستا، کە سەرقاڵی لە چاپدانی کتێبێکم سەبارەت بە ‘کانت لەنێوان سپینۆزا و هیگڵ‘دا، بەجۆرێک لایەنگیرم نەکردووە.
پۆرترێتی فریدریش هیگڵ (١٧٧٠-١٨٣١) فەیلەسوفی ئەڵمانی، شێوەکار؛ مایکل نیوتۆن
١. خۆدانەپاڵ باوکێکی مەعریفی ساختە
لە ‘چیرۆکی هەڵاتنی زۆڵەکانی مۆدێرنە لە تۆڕەکاندا’ کە بەشێکە لە کتێبی ‘فەلسەفە و فەیسبوک'(٢٠١٩) ئاماژەم کردووە بەوەی “ڕووناکبیر و ڕۆشنبیری” ئێمە دەرهاویشتەیەکی مۆدێرنن بۆیە بە “زۆڵەکانی مۆدێرنە” ناوم بردوون چونکە، باوانیان دەچێتەوە سەر دەرەوەیان. لەوێوە شتێک دەهێننە کایەی نووسینی کوردییەوە، بێ ئەوەی پرسیار بکات لەبارەی پێویستی و گرنگییەکەی، بەم هۆیەوە خۆیان دەکەنە خاوەنی و دەبنە باوکێکی مەعریفی لە پانتایی ڕووناکبیریدا. بە ئامانجی خۆیی کە دەکرێت خوازیاری هەژموون و پێگە و هێز و دەسەڵاتیان هەبێت، لە خەمی کۆکردنەوە دەروێشن-خوێنەر- و ڕکابەری یەکترن لە ڕووی دەروونییەوە. گرفتەکانیان لەگەل یەکتردا دژ بەیەک دەفەلسەفێنن، بۆ شاردنەوەی گرفتەکانی ناخی خۆیان لە بەرامبەر یەکتردا دەیڕۆشنبیرێنن[4].
فەلسەفەی هیگل بە دوو باردا لە لایەن مارکسیزمەوە بایەخی هەبووە؛ لەلایەک ڕەخنەکردنی ئایدیالیزم کە لە جیهانی ئەبستراکتدا بیری کردۆتەوە، لەلایەکی ترەوە دیالێکتیک
٢. ئایا هیگڵ سپینۆزاییە یان هیگڵێ؟
لە ‘چەند وانەیەک لەبارەی مێژووی فەلسەفە’دا هیگل دەپرسێت: یان سپینۆزایی دەفەلسەفیت یان هەر فەیلەسوف نیت. بەڵام، ئایا خودی هیگڵ خۆی وایە؟ ئەگەر بۆ دید و بۆچوونی جیاوازی هەردووکیان لە بەرامبەر یەکتر دادەنریت و هەندیک بەلای سپیۆنزا و ئەوی تر بە لای هیگلدا دەرۆن؟
فەلسەفەی هیگل بە دوو باردا لە لایەن مارکسیزمەوە بایەخی هەبووە؛ لەلایەک ڕەخنەکردنی ئایدیالیزم کە لە جیهانی ئەبستراکتدا بیری کردۆتەوە، لەلایەکی ترەوە دیالێکتیک. چونکە، کلیلی شۆڕشیان لە دیالێکتیکەیدا دۆزییەوە و ‘مارکس’ وتەنی سەرەونخونکردنەوەی هیگڵ، ڕەچەتەی گۆڕانکاری و شۆڕشە. بەشێک لەو نووسەر ڕووناکبیرانەی سەر بە هێڵی مارکسیزمن، بە جۆرێکیش سەرسامن بە هیگڵ.
جگە لەوەی هیگڵ لە وشەسازییە گەورە و قەبەکانیدا، لە ڕەهایی نووسین و لافلێدانی زانینی ڕەهادا و لە تەمومژاوی دەربڕینەکانیدا سیحرێکی هەیە. جارێکیان فه‌ره‌نسییه‌ک داوای له‌ هیگڵ کرد فه‌لسه‌فه‌که‌ی لە ڕستەیه‌کدا کورت بکاته‌وه‌، به‌ڵام هێنایی و بردی نه‌یتوانی. له ‌کاتێکدا قه‌شه‌یه‌ک هه‌موو ئایینی کریستیانیی‌ له ‌ڕسته‌یەکدا چڕکردەوە ‘ئه‌وه‌ی کە بۆ خۆت پێتخۆشه،‌ بۆ هاوسێکەشت پێتخۆش بێت’!(Durant, 1926(1933), p. 377).
هیگڵ فەیلەسوفێکی فەرمی بوو، چونکە لە دامەزراوەیەکی وەک زانکۆ ئوستاد بوو. جگە لەوەی، هێندە باوەڕی بە خۆی هەبوو تا ئەو ڕادەی لەوانەیەکدا (١٨٠٦) بڵێت: ‘بەم وانەیە، ئیتر مێژووی فەلسەفە بە کۆتا گەیشت’[5]. واتە، بەدواییهاتنی وانەکە، فەلسەفەش کۆتا دێت!
جگە لەوە ئەرکی فەیلەسوف وەک کوندەپەپوویەک دادەنێت کە لە پێشەکی کتێبی ‘فەلسەفەی ماف-قانون’دا دەڵێت: “کوندەپەپووی ‘مینێرڤا‘ (خوداوەندی دانایی ڕۆمان و یۆنانەکان) تەنها پاش ئەوەی تاریکی شەو دادێت باڵی خۆی بڵاو دەکاتەوە”. واتە، فەلسەفە تەنها پاش ڕووداوەکان لە واقیع و ڕاستییەکان تێدەگات، وەک چۆن کوندەپەپوو پاش کۆتایی ڕۆژ و هەمووشتێک ڕوویداوە، ئیتر باڵەکانی خۆی دەکاتەوە. لەبەرئەوە، ئەرکی فەلسەفە پێشنیاز و ئامۆژگاریکردن نییە کە جیهان و هەلومەرجەکان دەبێت چۆن بن و چیان لێ بکرێن. بەڵکو کاری ئەو ڕامان و تێگەیشتنە لەوەی ڕوویداوە، نەک دانانی ڕەچەتەیەکی ئامادە بۆ ژیان. دیارە، هەڵبژاردنی میتافۆری ‘کوندەپەپووی مینێرڤا’ و تاریکی شەو، ئەوە دەگەیەنێت کە بۆ تێگەیشتن لە هەلومەرجی مێژوویی، فەلسەفە کاتێک دێتە مەیدان کە ڕووداوەکان بەسەرچوون و تێپەڕیوون. ئیتر فەیلەسوف پاش ڕووداوەکان درەنگانێک وەک کوندەپەپووەکە لە تاریکی و ئەنگوستەچاودا چاو دەکاتەوە، دەفەلسەفێنێت.
ئایا ئەم فەیلەسوفە کوندەپەپووە چی دەکات لە کوردستان و نێو زمانی کوردیدا؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێینەوە سەر هاوردەکردنی مشتومڕێک لە فەرەنساوە.
پۆرترێتی باروخ سپینۆزا (١٦٣٢-١٦٧٧) فەیلەسوفی هۆڵەندی تابلۆی: هونەرمەند بارێند گرات (١٦٤٥-١٧٠٩) هونەرمەندی هۆڵەندی
٣. مشتومڕێک لە فەرەنساوە بۆ کوردستان
هەڵبەت، ناونیشانی وتارەکە لە بنەڕەتدا توێژەر و نووسەری فەرەنسی ‘پیێر ماکێری’[6] لە کتێبێکدا (١٩٧٩) بە ناوی ‘سپینۆزا یان هیگڵ‘ بە کاری هێناوە. ئاشکرایە، بە بەراورد بە هیگڵ، کەمتر ‘سپینۆزا’ لە ناوەندی نووسینی ئێمەدا جێکەوتووە. بەهۆی سەختی فەلسەفەکەی و کەمی وەرگێڕان و نائاسانی تەسویقکردنی بە پێچەوانەی ‘هیگڵ’ لە “شەڕە دەنووکی” نووسیندا. بەڵام، بۆ یەکەمجار ‘محەمەد کەمال’ دەرگای ئەو فەیلەسوفەی بە نووسینێک (٢٠١٨) بە ڕووماندا کردەوە. پێش ئەویش کۆچکردوو ‘د. تۆفیق روشدی ئەحمەد بەگ’ (١٩٢٨-١٩٧٩) خاوەنی یەکەم دکتۆرای فەلسەفە بەپێی سەرچاوەی دەماودەم، یەکەم کەسە کە لە ‘ڕووسیا’ ساڵانی شەستەکان و کۆتایی هەفتا تێزەی دکتۆرای لەسەر سپێنۆزا نووسیوە[7].
بەڵام بەم یەکدوو ساڵەی دوایی هیگڵ مۆدەی هەیە، بە تایبەت لەژێر کاریگەری ‘ژیژەک’ ئەو فیگەرە جەماوەرییە لە کوردستان دەنگۆی خۆی هەیە. ئەو یەکێکیشە لەوانەی بانگەشەی گەڕانەوەی بۆ هیگڵ کردووە. بە تایبەت لەو دەرسوتارەکانی کە لە سویسرا (٢٠٠٩) پێشکەشی کرد باسی لە هیگل و چەمکی هیگڵیانەی مێژوو و مێژوویەتی[8] دەکرد. چونکە، ئەو تەنها لە کارەکانی مارکس و ‘لاکان’ بابەت هەڵناگۆزێت، بەڵکو هیگڵ چەقێکە لە بیرکردنەوەدا.
لە شەستەکاندا، هیگڵ مۆرکی فەلسەفە بوو، بەڵام، لە ناوەڕاستی هەفتاکاندا وەرچەرخانێک بەرەو سپینۆزا هاتە ئاراوە
هەڵبەت، لە کۆنتێکستی ڕووناکبیری فەرەنسیدا پرسیاری هیگڵ یان سپینۆزا، تەواو گونجاوە. چونکە، بایەخدان بە دوو فەیلەسوفە لە خۆیدا دووبەرەی دروست کردووە و داقڵیشان و جیاوازییەکی لەنێو چەند فیگەرێژی گرنگی فەلسەفی فەرەنسیدا خستۆتەوە. لە شەستەکاندا، هیگڵ مۆرکی فەلسەفە بوو، بەڵام، لە ناوەڕاستی هەفتاکاندا وەرچەرخانێک بەرەو سپینۆزا هاتە ئاراوە(Ruddick, 2011).
لەو سۆنگەیەشەوە کتێبەکەی ‘ماکێری’ لەتەک بڵاوبوونەوەیدا، مشتومڕی دروست کرد. لە کتێبەکەیدا ئاماژە بە دۆلۆز و ئەلتۆسێر و برادەرانی کە بە سپینۆزایی ناسراون. بادیۆ و ڕانسێر و چەندانی تر تاڕادەیەک هیگڵ’ی بوون. بەرەی بادیۆ/ژیژەک لە چەمک و تێزەکانیان وەک فەلسەفەی هیگڵەوە سەرچاوە دەگرن. لە بەرامبەردا دۆلۆز، ‘ئەنتۆنیۆ نیگر’ی لە سپینۆزاوە هەڵدەگۆزن.
٤. دەنگۆی هیگڵ لە خۆرهەڵات و ڕووناکبیرانی ئێرانی
رەنگە، سەرسامییەکە بەرامبەر هیگڵ لە خۆرهەڵات و ئێران، بۆ وتەکانی هیگڵ لەبارەی شارستانیەتی ئێران لە مێژوودا بێت. واتە، خۆبینینەوە لە ئاوێنەی هیگڵدا، پاڵنەرێکی بایەخدانەکە بێت[9]. پسپۆری وەک ‘تەباتەبایی’ ڕاڤەکاری ناسراو و بە ئەزموون لەگەڵ گەنجێکی وەک ‘محەمد ئەردەبیلی’ کە ناوێکن لەپاڵ چەندانی تر. لای ئێمەش محەمەد کەمال ئەگەرچی خۆی لە بنەڕەتدا ئاڕاستەیەکی ‘بوونگەرایی’ لەتافی خوێندنەوەی فەلسەفەدا گرتووە. بەڵام، لەسەر هیگل نەک هایدگەر یان سارتەر دکتۆرای ئامادە کردووە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا. هاوکات، کارێکی نەکردەی ئەنجام دا، ئەویش وەرگێڕانی شاکارەکەی هیگڵ بوو بۆ زمانی کوردی. هەڵبەت، بە ڕای خۆم، ئەوە ڕووداوێکی گرنگە لە مێژووی فەلسەفە بە زمانی کوردی.
بە پێچەوانەی کوردستان، لە ئێران نەریتێکی هیگڵ هەیە. ڕەنگە، گریمانەکردنی ئەوەی دیالیکتیکی هیگل و دوالیزمی زەردەشتی لینکێک بێت. تاچەندە دوالیزمی زەردەشتی لە دیالیکتیکی هیگڵدا ڕەنگی داوەتەوە؟ بەدەربڕینێکی تر، تا چەندە ئەو کاریگەرە بە تێزەکانی زەردەشت و لە کوێدا یەکتر دەگرنەوە و جیادەبنەوە؟
ئەوەی کە جێی سەرنج و رامانە کە لە سەروبەندی شۆڕشی ئێراندا، بایەخێکی تەواو بە هیگڵ دراوە، بە تایبەت ‘لۆجیکی دیالێکتیک’ لای ئیحسان تەبەری(چەپ) و موجتەهیدی، پاشان تەباتەبایی و ئێستە گەنجە ئەکادیمییەکانی وەک ئەردەبیللی. چۆنیەتی بوونی هیگڵ بە رۆژەڤێک لە سەروەختی ئاڵوگۆڕی سیاسی ئێران و گۆڕینی رژێمی سیاسیدا و هۆکارەکانی، بۆ خۆی باسێکی سەربەخۆیە. بەڵام، چۆنیەتی بە فارسیکردنی هیگڵ، بابەتی مشتومڕهێنەری نێوان “هیگڵناسەکان” کە گرفت لە وەرگێڕانیدا هەیە. گلەییە توند و ڕەقەکانی تەباتەبایی لەسەر هەڵیت و پەڵەتی وەرگێڕانی هیگڵ، لە نێوەندەکاندا جارجار گەرمن. ئیدی، خراپ وەرگێڕان و باش حاڵی نەبوون لە هیگڵ لە کایەی زمانی فارسیدا، بە جۆرێک کاریگەرە لەسەر ئەوانەی سەرچاوەی فێربوون و تێگەیشتنیان لە فەلسەفە فارسییە!
هەروەها خاڵیکی تر کە لەلای من گرنگە، ئەوەی وای کردووە زمانی فارسی و ڕووناکبیرەکانی بە جۆرێک بایەخ بە هیگڵ بدەن، نەک تەنها تێزی دیالیکتیکی و بۆیاخە مارکسیزمەکەیە، ڕەنگە خۆبینینەوەی ڕووناکبیری ئێرانە لە کتێبی و بایەخەکانی هیگڵ خۆیدا بە مێژووی ئیران کە وەک تاکە دەوڵەت لە گەشەی مێژووی ئاگاییدا، هیگڵ ئاماژەی پێ کردووە و بە شارستانیەتێکی گرنگی قۆناخێکی مێژووی داناوە. ئایا ئەو ‘هیگڵە’ی ئێران، هیگڵی ئەڵمانییە؟ ئایا بە فارسیکردن و بایەخدای پێی، جۆرێک نییە لە پرۆسەی بەخۆییکردنی هیگڵ و دواجار کەسانێک ببنە هیگڵی ئێرانی و بە ناویەوە گوتاری سیاسی/ کولتووری پان-ئێرانی سەرپێخەن؟
بایەخی هیگڵ لە زمانی کوردیدا وەک هەندێک فەیلەسوفی ترە. هەڵبەت، محەمەد کەمال دکتۆراکەی لەبارەی هیگڵ نووسیوە و پێشتر کتێبێکی دەروازەیی بۆ هیگڵ نووسیوە. لە زمانی کوردیدا کاری زۆر لەبارەیەوە نەکراوە. بەڵام دیسان بۆ هیگڵ کاری لەسەر بکرێت؟ دەزانین هەموو پرسیارێکی فەلسەفیی و پسپۆڕی کە کاری فەلسەفیی دەستەبژێرە، مەرج نییە خەموخواستی هەمووان بێت. لەلایەکی ترەوە، زاڵبوونی فەلسەفەی فەرەنسی بەسەر “فەزای فەلسەفی کوردیدا” ئەگەر ئەو دەربڕینە شیاو و راست بێت، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ شوێنکەوتنی مۆدەباویی لە ڕووناکبیریی و نووسینی کوردیدا.
پەراوێزەکان:
[1] نووسەری عیراقی ناسراو بەکتێبی ‘العراق دولة المنظمة السریة’ ساڵانی نەوەدەکان.
[2] لە بواری سیاسی پرۆکس/جەنگی بەوەکالەت بەو جەنگاوەرە بەکرێگراوانە دەوترێت کە لە پێناو ساماندا دەوەڵەتەکان لە وڵات و جێگەی تر شەڕیان پێدەکەن.
[3]https://www.academia.edu/44967540/%D8%B3%D9%84%D8%A7%DA%A4%DB%86_%DA%98%DB%8C%DA%98%DB%95%DA%A9%DB%8C_%D9%81%DB%95%DB%8C%D9%84%DB%95%D8%B3%D9%88%D9%81_%D9%88_%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF
[4]بە ئەنفقەست نەموویست ناوی نووسەرەکان ببمە، چونکە خۆیان لە کتێبەکانیاندا یەکتر ڕەخنە دەکەن بەبێ ئەوەی ناوی یەکتر بەرن. ئەمەش یەکێک لەو تەکتیکانەی کە بە دیوێکدا بە خوێنەر بڵێن ئیمە کێشەی شەخسیمان لەتەک یەکتردا نییە، بۆیە ناوبردن نییە. لە کاتێکدا ڕاستییەکەی ئەوەیە جۆرێک لە تۆڵە و داپڵۆسین دەروونی هەیە کە میکانیزمی ناونەبردن جۆرێکە لە سڕینەوە و بێبایەخکردنی یەکتر. چونکە، پێیانوایە، ناوبردن هێندە گەورەکردن و بازاڕسازی ئەوی ترە. لەوەش مەترسیدارتر ئەو تۆڵەکردنەوەیە کە بە لێدان لە”باوکی” یەکتر وەک ڕیشەکێشکردنێکە لە باوانەوە!
[5] (TW 20:461 Hegel, Werke in zwanzig Bänden. Eds. E. Moldenhauer and K. M. Michel)
[6]Pierre Macherey
[7] https://www.regaykurdistan.com/index.php/wtar/31986-2021-03-31-07-12-15
[8] historicity
[9]هەروەها وەک چاوپیکەتن لەگەڵ نووسەری کەنەدی کە هیگل دەکاتە نەفرەتی
سەرچاوەکان:
Works Cited
Durant, W. (1926(1933)). THE STORY OF PHILOSOPHY, Secound Revised Edtion. New York: Garden City Publishing Co. INC.
Macherey, P. (2011). Hegel or Spinoza. University of Minnesota Press.
Ruddick, S. M. (2011). The Spinozist Turn translator’s introduction. In P. Macherey, Hegel or Spinoza (pp. vii-xviii). University of Minnesota Press.
The post سپێنۆزا یان هیگڵ لە کوردستان؟ appeared first on ژنەفتن.
لەباری هیگڵ و فەلسەفەکەی
پڕۆفیسۆر” ستیڤن هیکس” فەیلەسووفێکی ئەمریکی-کەنەدییە، لە زانکۆی ڕۆکفۆرد لە ویلایەتی ئێڵینۆی وانەبێژە و بەڕێوەبەری سەنتەری ئەخلاقە.
پڕۆفیسۆر هیکس بەوە ناسراوە کە شارەزای سادەکردنەوەی پۆستمۆدێرنیزمە و دەیەوێت لە ڕێگەی زنجیرە وانەکانیەوە باشتر ئایدۆلۆجییەکە بناسێنێت.
شارەزای فەلسەفەی مۆدێرنی ئەوروپییە و لەسەر کانت و نیچە و مارکس بە فراوانی کاری کردووە و نووسینی هەیە. نووسەری پێنج کتێبە، لەنێویاندا (ڕوونکردنەوەی پۆستمۆدێرنیزم: گومانگەرایی و سۆسیالیزم لە ڕۆسۆوە تا فوکو)، (نیچە و نازیزم).
_ لە کتێبەکەتدا (ڕوونکردنەوەی پۆستمۆدێرنیزم: گومانگەرایی و سۆسیالیزم لە ڕۆسۆوە تا فوکۆ) بە شێوەیەک هیگڵت نیشانداوە کە هێزێکی گەورەی نائەقڵانی بووە و، فەلسەفەکەی لەمپەڕ بووە و بەردەوام بەرەو خراپ بوون ڕۆیشتووە لە بری ئەوەی ڕۆڵی هەبێت لە باشترکردنی دۆخی مرۆڤدا.
فەلسەفەی هیگڵ لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا لە ئێران برەوی پەیداکردووە. ئایدیای سەرەکی ئەم برەوپێدان و بە گرنگی تەماشاکردنی فەلسەفەکەی ئەوەیە کە تێگەیشتن لە هیگڵ زۆر پێویستە بۆ کۆمەڵگەیەک کە بیەوێت لە کۆمەڵگەیەکی نەریتییەوە بپەڕێتەوە بۆ مۆدێرنیتە.
بۆیە لەم چاوپێکەوتنەدا پێمان خۆشە زیاتر ئاشنای دیدگاکانت بین بۆ هیگڵ.
ستیڤن هیکس (١٩٦٠- ) فەیکەسوفی ئەمریکی-کەنەدی
پ: یەکەم پرسیارمان ئەو پرسیارەیە کە “بێنێدێتۆ کرۆچی” لە یەکێک لە کتێبەکانیدا پرسیبووی: “ئەمڕۆ چی شتێک لە فەلسەفەکەی هیگڵدا زیندووە و چی شتێکی مردووە؟”
ستیڤن هیکس: بەردەوام لەسەر ئاستێکی فراوان خواست و ئارەزوویەک هەیە بۆ سەرلەنوێ زیندووکردنەوەی فەیلەسووفە مەزنەکان. پاڵنەری سەرەکی ئەمەش هەژاری و بەتاڵی فەلسەفەی سەدەی بیستەمە، زۆرێک لە بزوتنەوە و باڵە گرنگە فەلسەفییەکان لەو سەدەیەدا گەیشتنە بنبەستێک و کۆتاییان هات. هەر بۆیە، نەوەی ئێمە بە گەڕانەوە بۆ مەزنەکان بەدوای ئەوەدا گەڕاوە ئیلهامی خۆی نوێ بکاتەوە، کە هیگڵیش یەکێکە لەوانە و بۆی گەڕاونەتەوە.
هیگڵ یەکێکە لەو بیرمەندە دیارانەی کە لەگەڵ سیاسەتی دەسەڵاتخوازیانەی ستەمکارانەدایە
پ: بە بۆچوونی تۆ هۆکاری دووبارە گەڕانەوە بۆ ئایدیاکانی هیگڵ چییە، هەروەها هۆکارچییە کە بەردەوام کۆشش دەکرێت ئایدیاکانی لەگەڵ قوتابخانەکانی ئێستادا بگونجێنرێت، کە خۆشت شوێنکەوتەی یەکێکیت لەو قوتابخانانە؟
ستیڤن هیکس: فەلسەفەی هیگڵ لە خانووێکی نوێکراوە دەچێت، بەشێکی مۆدێرنە و بەشێکی تری پێش مۆدێرنە، هەروەها بیرمەندێکی سیستەماتیکی بووە، ئەو بۆ هەموو پرس و کێشەکان بەڵگە و لێکدانەوەی بەهێزی هەبووە. بۆیە بیرمەندە هاوچەرخەکان بە نزیکەیی دەتوانن ئەو ڕەگەز و پارچانە لە نووسینەکانی هیگڵدا بدۆزنەوە کە بە گشتی یەکدەگرێتەوە لەگەڵ فەلسەفەکەی خۆیاندا و دەتوانن پێکەوەیان بگونجێنن.
دیدگای من لە ڕووی کۆمەڵایەتی، ئابووری و، سیاسییەوە لیبراڵە. بەڵام هیگڵ یەکێکە لەو بیرمەندە دیارانەی کە لەگەڵ سیاسەتی دەسەڵاتخوازیانەی ستەمکارانەدایە. بۆیە بەردەوام خوێندنەوەی نووسینی ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدەن خوێندنەوەیەکی نەرمتر بۆ هیگڵ بکەن، ئازارم دەدات و پێی پەست دەبم. بە گشتی ئەمە کاتێک ڕوودەدات و دەردەکەوێت کە تەفسیری بۆ پرسێکی دیاریکراوی سیاسی دەکرێت کە ئاماژەی پێ کردووە و دواتر تەفسیرکەرەکە ئەم پرسە دەباتە دەرەوەی چوارچێوە گشتییەکەی فەلسەفەی هیگڵ.
بۆ نموونە، ڕەنگە کاتێک هیگڵ دەخوێنیتەوە بەر ئەم دێڕەی بکەویت کە دەربارەی “خۆ-دۆزینەوەیە لە ڕێگەی ئازادییەوە”. سەرەتا کە دەیخوێنیتەوە، بە لاتەوە زۆر مۆدێرنە و هەست دەکەیت لە چوارچێوەیەکی سیاسی لیبراڵەوە قسە دەکات. بەڵام ئەگەر کەسێک لێکدانەوەیەکی قووڵ و ورد بۆ ئەم قسەیەی هیگڵ بکات تێدەگات کە مەبەستی ئەوەیە: تاک بە تەنها هیچ نییە و بەشێکە لە کۆمەڵ (The Collective)، چونکە ئیرادەی ئیلاهی لە ڕێگەی کۆمەڵەوە کار دەکات و خۆی ڕوون دەکاتەوە و، دەوڵەت وێنەیەکی ڕوون و مەنەفێستی ئیلاهییە.
بۆیە لە کۆتاییدا “خۆت بدۆزەرەوە” بە واتای ئەوە دێت “ئەوە بکە کە دەوڵەت پێتی دەڵێت” – کە ئەمەش ئاشکرایە دژە-لیبراڵییە و بەردەوام لە فەلسەفەی سیاسی هیگڵدا دەمێنێتەوە.
فریدریش هیگڵ (١٧٧٠-١٨٣١) فەیلەسوفی ئەڵمانی
پ: ئەوەی دەربارەی هیگڵ جێگەی سەرنجە، ئەوەیە کە لەمڕۆدا شوێنکەوتە و موفەسیرە نوێیەکانی فەلسەفەی هیگڵ وابەستە نین بە لق و قوتابخانەیەکی دیاریکراو و تایبەتی فەلسەفییەوە (وەک ئەڵمانەکان و کیشوەرییەکان)، بەڵکو شوێنکەوتەی لق و قوتابخانە هەمەجۆرەکانن، بۆچوونت دەربارەی ئەم هەمەجۆرییە چییە؟
ستیڤن هیکس: ئەم بابەتە هەمیشە دەربارەی شوێنکەوتەکانی هیگڵ ڕاست و دروستە. لە سەدەی ١٩ زۆرێک لە ڕووسەکان پێیان وابوو لە ڕووی کولتووری ڕۆشنبیرییەوە دواکەوتوون و بەرەو دواوە دەڕۆن، بۆیە خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوای مۆدێرن تاوەکوو شتێکی نوێ بۆ گەلەکەی خۆیان بهێننەوە. بۆ ئەوان ئەڵمانیا ڕۆژئاوا بوو.
بۆیە ڕۆیشتنە زانکۆکانی ئەڵمانیا و فەلسەفەی ئەڵمانیان لەگەڵ خۆیان بردەوە ڕووسیا – بە تایبەت فەلسەفەی کانت، فیشتە، هیگڵ و مارکس. هەموومان ئەنجامەکەی دەزانین و ئاگادارین ڕووسیای سەدەی ٢٠ چی ڕووسیایەک بوو.
هەمان شت بۆ ژاپۆنیش ڕاستە، کاتێک لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ بە ڕووی ڕۆژئاوادا کرانەوە و دەیانویست مۆدێرنیزە ببن و نوێ ببنەوە.
زۆرێک لە ڕۆشنبیرەکانیان ڕۆیشتنە ئەڵمانیا و فەلسەفەی هیگڵیان لەگەڵ خۆیان هێنایەوە لە سووپادا پەیڕەویان کرد، ئەنجامەکەیشی ئەو دەسەڵاتخوازییە سته‌مکارییه‌ نەتەوەییە بوو کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم لە ژاپۆن گەشەی سەندبوو.
بە بۆچوونی من، بیرمەندانی ڕووس و ژاپۆنی لەجیاتی ئەوەی سوود لە فەلسەفەی فەیلەسووفانی ئەڵمانی ببین و لەگەڵ خۆیان بیهێننەوە، دەبوو کەڵک لە فەیلەسووفانی گەلانی تری ڕۆژئاوا ببینن، بە تایبەت فەلسەفەی ئینگلیزی و فەلسەفە ڕۆشنگەریی سکۆتلەندی، هەروەها ئەو بەشەی فەلسەفەی ڕۆشنگەرە فەڕەنسییەکان کە پەیوەندیدارە بە مۆدێرنیزمەوە و فەلسەفەیەکی بە کەڵکە.
هەمان شت جارێکی تر لە سەدەی ٢٠ دووبارە بوویەوە، کاتێک بیرمەندێکی وەک “ڕیچارد ڕۆرتی” لەدەست خاڵە لاواز و چارەسەرنەکراوەکانی فەلسەفەی شیکاری ماندوو دەبێت و بە دوای ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەیەک دەگەڕێت تا شکستەکانی پێ چارەسەر بکات. بۆیە ڕۆرتی دەگەڕێتەوە بۆ هیگڵ و پۆست هیگڵییەکان. ئەنجامەکەیشی دیارە و بە ڕوونی لە پۆستمۆدێرنیزمی ئەمریکیدا دەردەکەوێت.
پ: زۆرێک لە لایەنگران و شوێنکەوتەکانی هیگڵ ئەو تێگەیشنە ڕەت دەکەنەوە کە پێی وایە هیگڵ ئەقڵگەرایەکی ڕادیکاڵ بووە، ئەمەش بەوە دەسەلمێت کە بگەڕێینەوە بۆ ئایدیا توندە و ڕەقەکانی دژ بە ئەقڵگەرایی. لە ڕاستیدا وا لێکدانەوە بۆ فەلسەفەکەی دەکەن کە دەکرێت وەک ئامڕازێک بۆ لێدان لە ئەقڵگەرایی سوودی لێ وەربگیرێت. تا چەند لەگەڵ ئەم بۆچوونەدایت؟
ستیڤن هیکس: پێویستە هەمیشە بەرامبەر فەیلەسووفە گەورەکان وردبین و بزانین چیان گوتووە، ئەوان کەسانی زرنگ و هۆشیاربوون و زانیویانە چی دەڵێن. هەمیشە کردەیەکی هەڵەیە ئەگەر بتەوێت بە دڵی خۆت لێکدانەوە بۆ نووسراوەکانیان بکەیت و بە خەیاڵی خۆت وا بیربکەیتەوە کە ڕوویان سپی دەکەیتەوە.
ئەمە بە تایبەت بۆ ئەو بیرمەندانە ڕاستە کە پێگە و مەکانێکی گەورە و فەندەمێنتاڵیان لە فەلسەفەدا هەبووە – بە تایبەت کاتێک پێگەکانیان بەردەوام جێگیر و نەگۆڕ بێت و ئایدیاکانیان لە کارەکانی بیرمەندانی دوای خۆیان ڕەنگدانەوەی هەبێت و دووبارە بووبێتەوە.
دەربارەی هیگڵ، شتێکی ئاشکرایە کە هیگڵ بە توندی هێرشی کردووەتە سەر ئەو لۆجیکەی کە لە ئەرستۆوە گەشەی کردووە و تا دەگات بە مۆدێرنیتە.
ئەوەشی بۆیە کردووە، چونکە دەیویست بڕوا بە دەرەسرووشت بهێنێت کە بە جۆرێک پاڵنەر و جوڵێنەرەکەی ڕۆحی بێت و، دیالێکتیانە گەشە بکات و کامڵ ببێت و نەتوانرێت لۆجیکیانە دەرببڕدرێت.
هیگڵ ژەهرە. مرۆڤناسی (ئەنترۆپۆلۆجی)یەکەی زۆر خراپ و شەرمەزارکەرە. بەڵام لە هەمووی ترسناکتر فەلسەفەکەیەتی
پ: لە ئێران شەپۆلێکی نوێی هیگڵی دروست بووە. نووسەران و ڕووناکبیران بە پاشخان و بۆچوونی سیاسی یان ئەکادیمی جیاوازەوە سەرقاڵی نووسین و وەرگێڕانی هەر بابەتێکی نوێن کە دەربارەی هیگڵ بێت. پێیان وایە کە دەتوانن لە ڕێگەی هیگڵەوە بە درووستی لە مۆدێرنیتە تێبگەن یان با بڵێین ڕێگەی هیگڵ ڕێگە درووستەکەیە بۆ تێگەیشتن لە مۆدێرنیتە و، دەکرێت فەلسەفەکەی یارمەتیدەرێکی باشتر بێت بۆ کەڵکوەرگرتن لە مۆدێرنیته. پێت وایە تا چەند ئەم بۆچوونە درووستە، ئایا هیگڵ هیچ شتێکی دەربارەی کولتوور و دەوڵەتە نائەروپییەکان گوتووە؟
ستیڤن هیکس: من دەستخۆشی لەو بیرمەندە ئازا و دلێرانە دەکەم کە تێدەکۆشن و زۆر دوورن دەڕۆن تا دەستیان بگات بە باشترین ئایدیاکان. ئەو ڕۆشنبیر و بیرمەندەی کە کولتووری فەرهەنگی خۆی بخاتە ژێر ڕەخنەوە و تەنها ئەوانە قبووڵ بکات کە خۆی سەربەخۆ بڕیاری لەسەر داوە و پێی ڕاستە، بە ڕاستی ئەمە نیشانەی بوونی ڕۆشنبیر و بیرکەرەوەیەکی ڕاستەقینەیە. هەروەها ئەمە نیشانەیەکی تری بوونی ڕۆشنبیری ڕاستەقینەیە کە هیواخواز بێت و ویستی ئەوەی هەبێت باشترین ئایدیاکانی کولتوورەکانی تر بهێنێت و لەناو کەلتوور و گەلی خۆیدا کەڵکیان لێ وەربگرێت.
بەڵام هیگڵ ژەهرە. مرۆڤناسی (ئەنترۆپۆلۆجی)یەکەی زۆر خراپ و شەرمەزارکەرە. بەڵام لە هەمووی ترسناکتر فەلسەفەکەیەتی. بە تێڕامان لەوەی کە بۆچوون و دیدگاکانی ئەو بەشێکە لە فەلسەفەی ئەڵمانی سەدەی ١٩ کە تێیدا کەسانی وەک کانت، هیگڵ، مارکس و نیچە تێیدا ڕابەر و سەرمەشق بوون. هەموو ئەوانە بەشێکن لە جیهانی مۆدێرن، بەڵام هەموویان پێکەوە دژی ڕۆشنگەریین و زانست و تەکنەلۆژیا دەخەنە ژێر گومانەوە، دژی سەربەخۆیی تاکن (تەنانەت نیچەش دژە)، دژی لیبراڵیەتن.
هەموو ئەمانە پێکەوە لە ئاستی جیادا هۆکارێک بوون بۆ گەشە و سەرپێ خستنی ئەو ڕژێمە دەسەڵاتخواز و ستەمکارانەی کە لە سەدەی ٢٠ سەریان دەرهێنا – بە هەموو فۆڕمە جیاوازییەکانییەوە، دەسەڵاتخوازی نەتەوەیی، سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی، فاشیزم – ئەم فەلسەفە دژە ڕۆشنگەرییە بەرپرسی یەکەمی مەرگی ملیۆنان مرۆڤ و بە هیلاکەت چوونی ژیانی ملیۆنان مرۆڤی تر بووە.
ئەوەی وای کردووە ئاڕاستەی جیهانی مۆدێرنی بەرەو سەرکەوتن بڕوات پەیوەستە بە دەستگرتن بە زانست، تەکنەلۆژیا، ئەقڵ، ئازادیی تاک، لیبراڵیەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری، سیاسەتی دیموکراتی-کۆمارییانەوە. ڕیشەی هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش هیگڵ و فەلسەفەی دژە هیگڵی.
ئەو ڕۆشنبیر و بیرمەندانەی کە دەیانەوێت لە مۆدێرنیتە تێبگەن و لەگەڵ کۆنتێکستێکی ئێرانیدا بیگونجێنن: سەرەتا با بگەڕێنەوە بۆ فەیلەسووفە بەڕیتانی و سکۆتلەندییەکانی سەدەی ١٧ و ١٨، هەروەها شوێنکەوتەکانیان و فەیلەسووفانی فەڕەنسیی چەرخی ڕۆشنگەری. هەڵبەت ئایدیاکانیان بێ کەموکوڕی نییە، باشترکردن و پێداچوونەوە بەشێکە لە پڕۆژەی ڕۆشنگەریی-نوێ (Neo-Englightenment) کە نەوەی ئێستا کاری لەسەر دەکەن. سەرەڕای لاوازییەکانیان، بەڵام بوونە هۆکارێک بۆ سەرپێ خستنی جیهانی مۆدێرن و سەرکەوتنی. بۆیە ئەوە شوێنە درووستەکەیە کە دەبێت لێوەی دەست پێ بکەن.
سەرچاوە
The post لەباری هیگڵ و فەلسەفەکەی appeared first on ژنەفتن.
دەمامکێک کە وات لێ دەکات وەک ئەوەی خۆت بیت!
دەقی ئەم چاوپێکەوتنە، خاتوو (رۆزانا گرینستریت)ی رۆژنامەنووس لەگەڵ فەیلەسوفی مارکسی سلۆڤینی (سلاڤۆی ژیژەک)دا ئەنجامیداوە، بەرواری ٩ی ئابی ساڵی ٢٠٠٨ لە ڕۆژنامەی (گاردیان)، بڵاوکراوەتەوە.
پۆرترێتی “سلاڤۆی ژیژەک”
* کەی لە ترۆپکی خۆشبەختیی خۆتدا بوویت؟
ژیژەک: زۆر بەکەمی، مەگەر ئەو کاتانەی کە تامەزرۆی چرکەساتێکی شاد بووبێتم یان خوازیاربووبم بێتەوە یادم. بەڵام بێگومان لە کاتی ڕوودانیاندا نا.
* گەورەترین ترسی تۆ چییە؟
ژیژەک:  ئەوەی کە لە پاش مەرگم زیندوو ببمەوە، هەر بۆیەیشە داوام کردووە کە دەمودەست بمسووتێنن.
* دێرینترین یادگاریت چییە؟
ژیژەک:  دایکمم بە ڕووتی بینی، دڵمبێزرا و قێزمهاتەوە.
*ئەو کەسەی کە زۆر پێی سەرسامیت کێیە و بۆچی؟
ژیژەک: (جان برتران ئەرستيد)ی سەرۆکی هایتی کە دوو جار ڕووخێنرا.  هەست دەکەم  یەکێکە لەو نموونانەی سەرکردە کە پێویستە لە دۆخەکانی نائومێدبوونی خەڵکدا هانای بۆ ببەیت و کاری پێ بکەیت.
* زۆرترین سیفەت یا خوویەک کە لەخۆتدا ‌حەزت لێی نەبێت چییە؟
ژیژەک: بایەخ نەدان بە کۆست و نەهامەتییەکانی ئەوانی تر.
* ئەی لە خەڵکیدا؟
ژیژەک: ئەو ئامادەنیشانیە کەمنرخ و پووچەی بەوەی کە گوایە دەتوانن یارمەتیم بدەن، لەکاتێکدا من نامەوێت و پێویستیم پێی نییە.
* شەرمهێنەرترین چرکەسات بە لاتەوە چییە؟
ژیژەک: ئەو کاتەی کە خۆم بە ڕووتی لەبەردەم ئافرەتێکدا دەبینمەوە بەبێ ئەوەی خۆشمویستبێت.
* جگە لە خانوو، گرانگترین شتێک کە کڕی بێتت چییە؟
ژیژەک: چاپە نوێیە ئەڵمانییەکەی کۆکارەکانی هیگڵ.
* لەو موڵک و ماڵەی کە هەتن، کامیان بە لاتەوە بەهادارترینن.
ژیژەک: بڕوانە وەڵامەکەی پێشوو.
* چ شتێک دەبێتە مایەی ئەوەی کە هەست بە خەمۆکی بکەیت؟
ژیژەک: ئەوەی کە گەمژەکان دەبینم شادمانن.
* ئەی لە ڕووخسارتدا، بەزۆری ڕقت لە چییە؟
ژیژەک: ئەوەی کە وایکردووە خۆم ببم بە شێوە ڕاستەقینەکە.
* ئەی خوویەکی ناچیز کە هەست دەکەیت زۆر دووبارەی دەکەیتەوە؟
ژیژەک: جووڵە بێماناکانی دەستەکانم لە کاتی قسەکردندا.
* ئەی خوازیارترین جل و بەرگێک کە بخوازیت بیپۆشیت چییە؟
ژیژەک: پۆشینی دەمامکێکە تا خەڵکی وا بزانن ئەوە من نیم و کەسێکی ترە خۆی کردووە بە من و لاساییم دەکاتەوە.
* گەورەترین چێژێک کە وات لێ بکات هەست بە گوناه بکەیت چییە؟
ژیژەک:  ئەوەیە کە زۆر شەرمەزارانە سەیری فیلمێکی خەمگین و بەدبەخت بکەم وەک (دەنگی موزیک).
* قەرزاری چی دایکت و باوکتیت؟
ژیژەک: هیوادارم هیچ. هەرگیزیش هەستم بەوە نەکردووە کە ستایشی مەرگیان بکەم.
* ئەی دەخوازیت داوای لێبووردن لە کێ بکەیت و بۆ؟
ژیژەک: مناڵەکانم، چونکە باوکێکی باش نیم.
* هەستکردن بە خۆشەویستی چییە؟
ژیژەک: موسیبەتێکی گەورەیە، هۆڤێکی دڕندە و مشەخۆرە، دۆخێکی لەناکاوی هەتاهەتاییە کە هەموو چێژە بچکۆلەکان ويران دەکات.
* خۆشەویست و دڵخوازی ژیانی تۆ چییە؟
ژیژەک:  فەلسەفە. گەر وەک نهێنییەک بدرکێنم، ئەوا دەڵێم واقیع بوونی هەیە تا لە فەلسەفەدا لێی ڕابمێنین.
* خۆشترین بۆن بە لاتەوە؟
ژیژەک: بۆنی سرووشتە کاتێک کە بۆگەن دەکات: بۆنی ڕزینی درەختەکان.
* ئایا پێشتر بە کەست وتووە خۆشم دەوێیت بەبێ ئەوەی مەبەستت بووبێت؟
ژیژەک: هەموو کات هەر وابووە. من کاتێک کەسێکم بە ڕاستی خۆشدەوێت، ئەوەندە بە تێبینی توندوتیژانە دەریدەبڕم کە هیچ تامێکی تێدانامێنێت.
* بەزۆری ڕقت لە کێیە و بۆچی؟
ژیژەک: ڕقم لەو پزیشکانەیە کە یارمەتی جەلادەکان دەدەن کاتێک ئەشکەنجەی قوربانییەکانی ژێر دەستیان دەدەن.
* خراپترین ئیشێک کە وەک پیشە کردبێتت چییە؟
ژیژەک: مامۆستایەتی. من ڕقم لە خۆێندکارانە، ئەوانیش وەک زۆربەی تری خەڵکی دەبەنگ و بێتامن.
* گەورەترین نائومێدی بە لاتەوە کە لە ژیانتدا ڕوویدا بێت چییە؟
ژیژەک: ئەوەی کە ئالان بەدیۆ پێی دەڵێت: کارەساتە ئاڵۆزەکەی سەدەی بیستەم، شکستی کوشندانەی کۆمۆنیزم.
* ئەگەر بتوانیبایە دەستکاری ڕابردووی خۆت بکەیت، چ شتێکت دەگۆڕی؟
ژیژەک: لەدایکبوونم. من تەواو هاوڕای سۆفۆکلیسم کە دەڵێت: خۆشبەختترین کەس ئەوەیە کە هێشتا لەدایک نەبووە، بەڵام نوکتەکە درێژەی هەیە: بەدەگمەن کەسێک ببینیت شانسی ئەو خۆشبەختییەی هەبێت.
* ئەگەر بتوانییایە کات بۆ دواوە بگەڕێنیتەوە، دەگەڕایتەوە بۆ کوێ؟
ژیژەک: بۆ ئەڵمانیای سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەم، تاوەکو لە پۆلێکی زانکۆدا ئامادەبم کە هیگڵ وانەی تێدا دەڵێتەوە.
* بە چی و چۆن ئارام دەبیتەوە؟
ژیژەک: کاتێک بە بەردەوامی گوێ لە ڤاگنەر دەگرم.
* چەند جار سێکس دەکەیت؟
ژیژەک: دەکەوێتە سەر ئەوەی کە مەبەستمان لە سێکس چییە. ئەگەر مەبەستمان لە دەستپەڕێکی ئاسایی بێت لەگەڵ کەسێکدا، ئەوە من هەرگیز نامەوێت بیکەم.
* مەترسیدارترین ئەو کاتانە کەی بوون کە ڕووبەڕووی مەرگ بوویتەتەوە؟
ژیژەک: ئەو جارەی کە تووشی زەبرێکی لەناکاوی تا ڕادەیەک مامناوەندی سنگ بووم. هەستمکرد ڕقم لە جەستەم دەبێتەوە، چونکە وەک جاران کوێرانە نەیدەتوانی خزمەتم بکات و بە ئەرکەکانی خۆی هەڵبسێت.
* هەست دەکەیت چ شتێک دەتوانێت مۆرک و کوالتی ژیانت چاک بکات؟
ژیژەک: ئەوەی کە وام لێ نەیەت بیرکۆڵ ببم و شتم لەبیر بچێتەوە.
* بە ڕای خۆت باشترین داهێنانەکانت چین؟
ژیژەک: چەند بەشێکن لە کتێبێک کە هەست دەکەم تیایدا دەتوانم گەشە بە ڕاڤەیەکی باش بۆ هیگڵ بکەم.
* گرنگترین وانەیەک لە ژیانەوە فێری بووبیت چییە؟
ژیژەک: ئەوەی کە ژیان دەبەنگ و بێمانایە، بە ئەندازەیەک ناتوانێت هیچت فێر بکات.
* مژدەیەک یان هەواڵێکی خۆشم بدەرێ!
ژیژەک: کۆمۆنیزم سەر دەکەوێت.
سەرچاوە
The post دەمامکێک کە وات لێ دەکات وەک ئەوەی خۆت بیت! appeared first on ژنەفتن.
جوانیناسی كاره‌سات
له‌نێو كتێبی ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی پراكتیكی كانت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌شی ئه‌م دێڕه‌ به‌ناوبانگه ‌هه‌ڵكۆڵراوه،‌ به‌دی ده‌كه‌ین: “دوو شت ڕۆح لێوانلێو له‌ ستایش و ڕێز ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و نوێ و گه‌شه‌سه‌ندوو، له‌ ئاست كۆڵنه‌دانێك كه‌ تێڕامان خۆی به‌وانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌: ئاسمانی پڕ له‌ ئه‌ستێره‌ له‌سه‌ر منه‌ و یاسای مۆڕاڵیش له‌نێو مندا[1]“. یاسای مۆراڵ له‌سه‌ر كورسی خۆی له‌نێو عه‌قڵدا. به‌ڵام ئاسمانی پڕ له‌ ئه‌ستێره‌ نواندنه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ ناكات، واته‌ چه‌ند شتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی سووبێكت. ئاسمانی پڕ له‌ ئه‌ستێره‌ له‌نێو عه‌قڵدا جێگیر ده‌بێت. كاره‌سات(Désastre) به‌ شێوه‌یه‌كی وشه‌ به‌ وشه‌ به‌ لاتینی  (des-astrum) بە واتای ئه‌ستێره‌ی شووم دێت.
به‌ڵام ئاسمانی پڕ له‌ ئه‌ستێره‌ی كانت بێ به‌رییه‌ له ‌هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی شووم. كانت كاره‌سات ناناسێت. ته‌نانه‌ت دیارده‌ سرووشتییه‌ توندوتیژه‌كانیش بۆ ئه‌و، نواندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌ كاره‌سات ئامێزه‌كان نین. له‌ به‌رانبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی سرووشت، سووبێكت په‌نا ده‌باته‌ نێو عه‌قڵ، كه‌ وا ده‌كات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن، زۆر بچووك ده‌ركه‌ون. كانت به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی به‌رانبه‌ر‌ ده‌ره‌وه‌ خۆی ده‌پارێزێت و له‌ ناوه‌وه‌ی ڕه‌حه‌تبوونی(ئۆتۆئێرۆتیک)[2] سووبێكت هه‌ڵدێت. هه‌موو شتێك ده‌بێت‌ له‌ ناوه‌وه‌ی سووبێكت بهێڵدرێته‌وه ‌و به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه‌، ئه‌مه‌‌ ناچاریی كاتیگۆرییه‌ هزرییه‌كه‌ی ئه‌وه‌.
بۆ هیگڵ ئه‌ركی هونه‌ر بریتییه‌ له‌ گۆڕینی “هه‌ر فیگۆرێك‌، له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕه‌ بینراوه‌كه‌ی، بۆ چاو… كه‌ له‌وێدا ڕۆحی ئازاد خۆی له‌نێو ناكۆتاییه‌ ناوه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ناسێته‌وه[3]‌”.
به‌رهه‌می هونه‌ری ئایدیال ئارگۆسێكه[4]‌ به‌ هه‌زار چاوه‌وه‌، فه‌زایه‌كی ڕوون و جووڵاوه‌: ڕێك به ‌هەمان شێوه‌ ئه‌فلاتوون له‌م دوو بەیتییە(distique)‌ به‌ناوبانگه‌ی به‌ ئاسته‌ر ده‌ڵێت: «كاتێك تۆ چاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵدێنی، ئاه ئه‌ستێره‌ی من، بۆچی من ئاسمان نیم/ له‌ كاتێكدا هه‌زاران چاو به‌ره‌و تۆ چاو داده‌نێن!”- ته‌نانه‌ت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، هه‌موو به‌رهه‌مێك ده‌كات‌ به‌ ئارگۆسی هه‌زار چاو، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕۆح و مه‌عنه‌ویه‌تی ناوه‌كی له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌بینرێت[5]“.
ڕۆحیش خۆی ئارگۆسێكی هه‌زار چاوه‌ كه‌ بێ هیچ ئاوارته‌یه‌ك هه‌موو شتێك ڕووناك ده‌كاته‌وه‌. ئاسمانه‌كه‌ی هیگڵ، له‌گه‌ڵ هه‌زار چاوه‌كه‌یدا، له‌ ئاسمانه‌ پڕ له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی شه‌وانه‌ی كانت ده‌چێت، كه‌ هه‌رگیز له‌ لایه‌ن ئه‌ستێره‌یه‌كی شوومه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هێرشی ناكرێته‌ سه‌ر. “ڕۆح”ـی هیگڵی و “عه‌قڵ”ـی كانتی وه‌ك هاوكێشه‌كانی یه‌ك خواست دژ به‌ كاره‌سات و به‌رانبه‌ر به‌ ده‌ره‌وه ‌و به‌رانبه‌ر به‌و شته‌ی كه‌ جیاوازه‌ ڕۆڵ ده‌گێرن.
من ناڵێم كاره‌سات ڕه‌هایه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌ها له‌ ڕێڕه‌و لاده‌دات، دێت و ده‌چێت، له‌ ڕێڕه‌ولادانێكی كۆچه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و هه‌ست پێنه‌كراو، به‌ڵام به‌ گوژمی ده‌ره‌وه… كاره‌سات تایبه‌تمه‌ندی جۆرێكی تری وریاییه‌‌، شه‌ونخونییه‌،
وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی شووم، كاره‌ساتیش له‌نێو “فه‌زایه‌كی ئه‌ستێره‌یی” كورت ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م “ناچوونیه‌كییه‌ ڕادیكاڵه[6]‌”، ئه‌م ده‌ره‌وه‌یه‌، كه‌ ناوه‌وه‌ی ڕۆح ناچار ده‌كات: “من ناڵێم كاره‌سات ڕه‌هایه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌ها له‌ ڕێڕه‌و لاده‌دات، دێت و ده‌چێت، له‌ ڕێڕه‌ولادانێكی كۆچه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و هه‌ست پێنه‌كراو، به‌ڵام به‌ گوژمی ده‌ره‌وه[7]‌… كاره‌سات تایبه‌تمه‌ندی جۆرێكی تری وریاییه‌‌، شه‌ونخونییه‌، كه‌ خۆی له‌ “ئارگۆسی هه‌زار چاوی” هیگڵ جیاده‌كاته‌وه‌: “ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم: كاره‌سات شه‌ونخونییه‌، بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ بابه‌ته‌كه‌ بدرێته‌ ده‌ست شه‌ونخوونییه‌كی تره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت: شه‌ونخوون به‌ ژێر ئاسمانی پڕ له‌ ئه‌ستێره‌دا تێناپه‌ڕێت[8]“. كاره‌سات په‌یوه‌سته‌ به‌ “په‌ناگه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌ناگه‌ی ئه‌ستێره‌كان[9]“. ئاسمانی چۆڵ و به‌تاڵ، ئه‌نتیتێزی ئاسمانی پڕ له‌ ئه‌ستێره‌یه‌، بۆ بلانشۆ نواندنه‌وه‌ی دیمه‌نی سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می مناڵیه‌تی. هه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌تۆپییه‌كی[10] جیاوازتر، له‌ ده‌ره‌وەیه‌ك كه‌ مایه‌ی تێگه‌شتن نییه‌ بۆ ئه‌و ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش له‌ جوانی و باڵاییه‌ك كه‌ مناڵ‌ له‌ “خۆشییه‌كی وێرانكه‌ر” لێوڕێژ ده‌كات… ئاسمان له‌ناكاو ده‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ڕه‌ش و به‌تاڵ و چۆڵه‌… چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌م دیمه‌نه‌‌….. هه‌ستكردن به‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كه‌ كه‌ خێرا مناڵ داگیر ده‌كات….. بۆیه‌ ناتوانێت له‌ فرمێسك زیاتر شاهیدی ئه‌م شته‌ بدات، شۆڕبوونه‌وه‌ی ناكۆتای فرمێسكه‌كان[11]“.  مناڵ دڵخۆشه‌ به‌ ناكۆتابوونی ئاسمانی چۆڵ و به‌تاڵ. ئه‌و كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵكێشراوه‌، ئازاد بووه‌ و ده‌ڕژێته‌ نێو ده‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆپیك. ده‌ركه‌وت كاره‌سات ده‌بێته‌ هاوكێشه‌یه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری.
تابلۆی مێرکور و ئارگۆس؛ نیگارکێش یاکۆب جۆردانس (١٥٩٣-١٦٧٨)
جوانیناسی كاره‌سات ده‌كه‌وێته‌ خاڵی دژی ڕازیبوون، ئه‌ویش له‌و ڕێگایه‌وه‌ی سووبێكت چێژ له‌ خودی خۆی وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ جوانیناسی ڕووداوه‌. به‌ڵام ده‌شێت ڕووداوێكی بێ ماناش “كاره‌سات ئامێز” بێت: ته‌پوتۆزێكی سپی كه‌ بە نمه‌ بارانێك دروست بووبێت، به‌فربارانێكی نه‌رم له‌ به‌ره‌به‌یاندا، بۆنێكی ڕۆشێر[12] كه‌ له‌ گه‌رمای هاویندا ــــــ ئه‌مانه‌ ڕووداوی به‌تاڵن، ئه‌مانه‌ ئیگۆ ده‌سڕنه‌وه‌، له‌ناوه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌، له‌ سووبێكتی ده‌خه‌ن، هه‌ربۆیه‌ دڵخۆشی ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕووداوانه‌ جوانن، چونكه‌ ئیگۆ هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌. كاره‌سات، مه‌رگی سووبێكتێكی خۆڕه‌حته‌كه‌ره‌ كه‌ توند نووساوه‌ به‌ خۆیه‌وه‌. له‌ گوڵه‌كانی خراپه‌ی بۆدلێردا له‌ شیعری “ئاوازی جوانی” شاعیر ئه‌ستێره‌كانی به‌ شێوه‌ی(“[13]des astres”)  داڕشتووه‌ته‌وه‌ كه‌ جوانی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌‌ به‌ وشه‌ی كاره‌سات(désastres) داده‌به‌زێت. جوانی كاره‌ساتێكه‌ كه‌ ڕێكخستنی ئه‌ستێره‌كان ده‌شێوێنێت. جوانی ئه‌و “مه‌شخه‌ڵه‌یه‌ كه‌ په‌پووله‌ خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه‌ و له‌ سه‌ری گڕ ده‌گرێت. مه‌شخه‌ڵ و گۆڕ له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوسه‌روان[14]. جوانی به ‌هەمان شێوه‌ی مه‌شخه‌ڵ له‌سه‌ر گۆڕیش هه‌ڵكۆڵراوه‌. نه‌فیبوونی كاره‌سات، ئه‌وه‌ی كه‌ كوشنده‌یه‌، چركه‌ساتی جوانییه‌.
به‌ هەمان شێوه‌ ده‌توانین لای ڕیلكه‌ له‌ قه‌سیده‌ی “لاواندنه‌وه‌ی دینۆ” ئه‌وه‌ بخوێنینه‌وه‌ كه‌ جوانی “هیچ نییه‌ جگه‌ له‌و ده‌ستپێكه‌ ترسناكه‌ی كه‌ به‌ ئه‌سته‌م ده‌توانین به‌رگه‌ی بگرین[15]“. نه‌فی ترس، قاڵبی جوانی و چوارچێوه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر قووڵ دروست ده‌كات. جوانی ئه‌و شته‌ به‌رگه‌نه‌گیراوه‌ كه‌ به‌ ئه‌سته‌م به‌رگه‌ی ده‌گرین، یان به‌رگه‌نه‌گیراوه‌ كه‌ به‌رگه‌ی ده‌گرین. جوانی، ئێمه‌ له‌ ترس ده‌پارێزێت. به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ترس له‌ ڕێگای جوانییه‌وه‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌، جوانی وێنه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌رده‌یه‌كی نمایشه‌.
جوانی دژ به‌ ناڕێكیی‌، دژ به‌ ترس‌، دژ به‌ جیاوازیی، فۆرمه‌كانی ده‌سه‌پێنێت،
نه‌فی ترس، بۆ تیۆردۆ ئه‌دۆرنۆیش به ‌هەمان شێوه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تی جوانییه‌. جوانی ئه‌و فۆرمه‌یه‌ كه‌ له‌نێو ناڕێكیدا جێگیر ده‌بێت، له‌نێو ناده‌ستنیشانكراوی و هه‌ستپێنه‌كراویدا: “له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر جوانی جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فۆرمه‌ جوانیناسییه‌كاندا، لێده‌گه‌ڕێت ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی له‌و ده‌چن، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و دایده‌ڕێژێت، و ئه‌و شته‌ی كه‌ ده‌خوازێت له‌و بچێت، هه‌بن. ئه‌م پرۆسه‌یه‌، پرۆسه‌یه‌كی فۆرمالیزاسیۆنه‌…. جوانی دژ به‌ ناڕێكیی‌، دژ به‌ ترس‌، دژ به‌ جیاوازیی، فۆرمه‌كانی ده‌سه‌پێنێت، واته‌ جیاوازییه‌كانی: “وێنه‌ی جوانی، وه‌ك وێنه‌یه‌كی تاقانه‌ و جیاواز، له‌ به‌رانبه‌ر تاریكییه‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ی سرووشتدا، به‌ شێوه‌یه‌كی خۆڕزگاركه‌ر له‌ ترس ده‌رده‌كه‌وێت. “به‌ڵام ڕواڵه‌ته‌ جوانه‌كان به‌رپه‌رچێكی ته‌واوی ترس ناده‌نه‌وه‌. “دزه‌تێنه‌كراوبوون له‌ به‌رانبه‌ر بوونێكی له‌ناكاو[16]، به‌رانبه‌ر ناڕێكی، به‌ ته‌واوه‌تی به‌ مانای لاوازی نییه‌. ترس “به‌رانبه‌ر ده‌ره‌وه‌ سه‌نگه‌ری گرتووه‌، وه‌ك دوژمنێك له‌ به‌رانبه‌ر شووراكانی شاره‌كان گه‌مارۆدراو، كه‌ به‌ برسێتی ئه‌و گوژمه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه[17]“‌.
ڕۆح، له‌ پێكهێنانی فۆرمه‌كاندا، پێویستی به‌ ناڕێكیییه‌، پێویستی به‌ دوژمنی خۆیه‌تی، له‌ پێناو‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕواڵه‌تی مه‌رگدا نه‌یبه‌ستێت.
‌ ڕواڵه‌ته‌ جوانه‌كان لاواز و مه‌ترسیدارن. ئه‌وان له‌ لایه‌ن ئه‌وی تری خۆیانه‌وه‌ “به‌ره‌به‌ره‌ شپرزه‌” ده‌بن، واته‌ له‌ لایه‌ن ترسه‌وه‌: “كه‌مبوونه‌وه‌ی ترس كه‌ له‌ لایه‌ن جوانییه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، به ‌هەمان شێوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بوارێكی پیرۆز ده‌مێنێته‌وه‌، شتێكی لاوازی به‌رانبه‌ر به‌ ترس هه‌یه‌”، په‌یوه‌ندی نێوان ترس و جوانی دووسه‌ره‌یه‌‌. جوانی ترس به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو ڕه‌ت ناكاته‌وه‌. بڕواپێكراوی پێ نابه‌خشێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ڕۆح، له‌ پێكهێنانی فۆرمه‌كاندا، پێویستی به‌ ناڕێكیییه‌، پێویستی به‌ دوژمنی خۆیه‌تی، له‌ پێناو‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕواڵه‌تی مه‌رگدا نه‌یبه‌ستێت. عه‌قڵانییه‌تی ڕێكخراو په‌یوه‌سته‌ به‌ لاساییكردنه‌وه‌وه(Mimesis)، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئایدیال وه‌رگرتن له‌ ناڕێكی، له‌ ترس. “ئاره‌رزوو”یه‌كی لاساییكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شته‌ی بێ نرخه[18]” ـــ واته‌ ترس ــ كه‌ به‌شێكی جه‌وهه‌رییه‌ له‌ ڕۆح. جوانی ده‌كه‌وێته‌ نێوان كاره‌سات و خه‌مۆكییه‌وه‌، له‌نێوان ترس و مردووــزیندوو، له‌نێوان ده‌ستێوه‌ردانی و ده‌ستێنه‌وه‌ردانی ئه‌ویتر. ئه‌م باسه‌ ئادۆرنۆیه‌ی جوانی سرووشتی، ده‌كه‌وێته‌ به‌رانبه‌ر شوناسێكی جێگیری فۆرم. ئه‌م فۆرمه‌ شاهیدی له‌سه‌ر بوونێكی نا-یه‌كسان ده‌كات. “جوانی سرووشتی، هێڵێكی نا-یه‌كسانه‌ له‌نێو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر جادووی شوناسێكی جیهانییه‌وه‌. هه‌ر كه‌ ئیش ده‌كات، هیچ ناــیه‌كسانییه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بوونی نییه‌. له‌ ئه‌نجامدا جوانی سرووشتی به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ په‌رشووبڵاوی و نادڵنیایی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ هەمان شێوه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ ده‌یڕێژێته‌ نێو بواره‌ نێوــمرۆییه‌كانه‌وه[19]‌”.
نه‌فی شكاو، دروستكه‌ری جوانییه‌. ئادۆرنۆ هه‌روه‌ها قسه‌ له‌سه‌ر “هاوئاهه‌نگی … ئانتاگۆنیست و شكاو ده‌كات[20]“. بێ ئه‌م نه‌فی شكانه‌، جوانی لاواز و ساف ده‌بێت. بۆ وه‌سفكردنی فۆرمی جوانیناسی، ئادۆرنۆ هاوكێشه‌یه‌كی پارادۆكس ئامێز به‌كار ده‌بات. هاوئاهانگ بوونی فۆرم په‌یوه‌سته‌ به‌ “ناهاوئاهه‌نگ بوونه‌وه‌”. ئه‌م فۆرمه‌‌ بێ به‌ری نییه‌ له‌ دژیه‌كی و دژوازیی[21]“. چونكه‌ یه‌كێتی ئه‌م فۆرمه‌ تێكشكاوه‌. له‌ لایه‌ن ئه‌ویتری خۆیه‌وه‌ درزی تێكه‌وتووه[22]‌”. دڵی جوانی شكاوه‌.
ئه‌مڕۆ بۆ ژیان زیاد له‌ ئاستی خۆی مردووین بۆ مردنیش زیاد له‌ ئاستی خۆی زیندووین.
ته‌ندروستی ته‌واو، جۆره‌ فۆرمێكی ده‌ربڕینی سافه‌. به‌ شێوه‌یه‌كی پارادۆكس ئامێز شتێكی نه‌خۆشی ئامێز دروست ده‌كات، جۆره‌ غیابێكی ژیان. به‌بێ نه‌فی ژیان، ژیان له‌ ژێر پێسته‌وه‌ ده‌یبه‌ستێت. هه‌ر به‌ خه‌مساردی له‌ كیس ده‌چێت و خۆی له‌ حاڵه‌تی مردوو–زیندوو نزیك ده‌كاته‌وه‌. نه‌فی ئه‌و هێزه‌یه‌ ژیان ده‌جووڵێنێت. نه‌فی جه‌وهه‌رێكی تری جوانی دروست ده‌كات. له‌نێو جوانیدا لاوازی و تێكشكاوی و درز نیشته‌جێیه‌. به‌ یارمه‌تی ئه‌م نه‌فییه‌یه‌ كه‌ جوانی ئه‌غراییه‌كی وه‌ها له‌ خۆ ده‌گرێت. ته‌ندروستی ته‌واو، هیچ شتێكی بۆ ئه‌غرا نییه‌. ته‌نیا چه‌ند شتێكی بۆ پۆرنۆگرافیك هه‌یه‌. جوانی و نه‌خۆشی تێكه‌ڵ به‌ یه‌ك ده‌بن: “گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌ندروستی خۆی هه‌ر خۆیدا نه‌خۆشییه‌. دژه‌ ژاره‌كه‌ی، بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشی، به‌ڵام به‌ ئاگاداربوون له‌ خودی خۆی، بریتییه‌ له‌ سنوورداركردن ژیان خۆی. ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ڕزگاركه‌ره‌ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ جوانی، كه‌ ژیان له‌ جووڵه‌ ده‌خات و هه‌روه‌ها فرمان به‌سه‌ر لاوازییه‌كه‌ی ده‌كات. به‌ڵام نكۆڵیكردن له‌ نه‌خۆشی به‌ ناوی ژیانه‌وه‌، ده‌بێته‌ گریمانه‌كردنی ئه‌وه‌ی ژیان كوێره‌ و دابڕاوه‌ له‌ دژه‌كه‌ی و، ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌و دژه‌ی، واته‌ بۆ شتێكی كاولكار، خراپ، بووده‌ڵانه‌. ڕق له‌و شته‌ی كاولكه‌ره‌، هه‌ر به‌ زه‌رووره‌ت ڕه‌قیشه‌ له‌ ژیان: ته‌نیا مردن وێنه‌یه‌كی ڕێك له‌ ژیان ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه[23]‌”.
سیستمی كاكیستۆكراسی ئه‌مڕۆ[24] كه‌ ته‌ندروستی ته‌واو له‌ ناو ده‌بات، به‌م ئیشه‌ش جوانی له ‌ناو ده‌بات. ژیانی ڕووتیش، ژیانی ته‌ندروست، كه‌ ئێستا فۆرمێكی هیستریای وه‌رگرتووه‌، ده‌گۆڕێت بۆ مه‌رگ، بۆ شتی مردووــزیندوو. هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ بۆ ژیان زیاد له‌ ئاستی خۆی مردووین بۆ مردنیش زیاد له‌ ئاستی خۆی زیندووین.
پەراوێزەکان‌:
[1]Kant, Critique de la raison pratique, trad. J.-P. Fussler, Flammarion, 2003, p. 295.
[2]autoérotique
[3]Hegel,Coursd’estùérique,op.cit.,p.207.
[4]Argus پاڵه‌وانی نێو ئه‌فسانه‌كانی یۆنان كه‌ جه‌سته‌ی سه‌ت چاوی له‌ سه‌ره‌، پێشی ده‌وترێت ئارگۆسی هه‌زار چاو.
[5]Ibid.,p.207(trad.modifiée(
[6]MauriceBlanchot,L’écrituredudésastre,Gallimard,1980,p.184
[7]Ibid.,p.12.
[8]Ibid.,p.85.
[9]Ibid.,p.202.
[10]Atopieلە پزیشکیدا ئەتۆپی حاڵەتی کاردانەوەی لە ڕادە بە دەری کۆئەندامی بەرگری لە دژی حه‌ساسییه‌.
[11]Ibid.,p.117.
[12]le parfum des rochers
[13]ئه‌مه‌ یارییه‌كه‌ كه‌ بۆدلێر به‌ زمان كردووه‌ و به‌ دانانی بۆشاییه‌ك له‌نێوان جێناو و ناو وشه‌ی ئه‌ستێره‌كانی كردووه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ی شووم به‌ واته‌ لاتینییه‌كه‌ی كه‌ به‌ واتای كاره‌سات دێت.
[14]لێره‌دا مه‌به‌ست هه‌ر دوو وشه‌ی Flambeau .tombeau كه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كدا هاوسه‌روان له‌ زمانی فره‌نسیدا.
[15]Rainer Maria Rilke, Élégiesde Duino.Sonnets à Orphée,trad.Jean-Pierre Lefebvre et Maurice Regnaut, Gallimard,1994.
[16]TheodorW.Adorno,Théorieesthétique,op.cit., p.74.
[17]Ibid.,p. 75.
[18]Ibid.
[19]Ibid.,p.103.
[20]Ibid.,p.191.
[21]Ibid.,p.193
[22]Ibid.
[23]TheodorW.Adorno,Minimamoralia,réÇexionssur la viemutilée,trad.ÉlianeKaufholzetJean-RenéLadmiral,Payot,1980,p.75-76.(ItaliquesdeB.-C.Han.)
[24]La kalocratie ئه‌و سیستمه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن خراپترین و بووده‌ڵه‌ترین خه‌ڵكییه‌وه‌ بەڕێوە ببرێت.
سەرچاوە:
Byung-chul han, sauvons le beau, L’esthétique à l’ère numérique, Éditeur : Actes Sud Editions (2 novembre 2016).
The post جوانیناسی كاره‌سات appeared first on ژنەفتن.
پاش ٢٥٠ ساڵ: فەلسەفەی ئازادی لە موزیکی بێتهۆڤندا
پاش ٢٥٠ ساڵ لە لەدایکبوونی بێتهۆڤن(١٧٧٠-١٨٢٧)دا
ئازادی لە موزیکی بێتهۆڤندا، لە چەندین شێوەدا دەردەکەوێت: وەک ئازادی قارەمانانە لە ئیرۆیکا (١٨٠٣)، ئازادی لە ستەمی سیاسی لە ئیگمۆنئۆڤەرتۆردا (١٨١٠) و لە سەمفۆنیای نۆیەم (١٨٢٤)یشدا وەکو ئازادی هونەری و ڕۆشنگەری دەبینرێت.
ئەمڕۆ موزیکی بێتهۆڤن بە قووڵی تێکەڵ بە مرۆڤایەتی بووە، کە لە ناخی خۆیدا بنەماکانی ئازادی و سەربەخۆیی خودی هەڵگرتووه .
موزیکی ئەو، لە سه ردەمی ڕۆشنگەری ئەورووپادا گەشەی سەند، سەردەمێک کە عەقڵی مرۆڤ لە چەقی زانیاریدا بوو. ئیمانوێل کانت فەیلەسوفی ئەڵمانی سەردەمی ڕۆشنگەری مانای توانای درکی کەسیی بەبێ وەرگرتنی ڕێنمایی لە کەسانی دیکە دەزانی .
ڕۆشنگەری کاتێک بەدیدێت کە لە ئازادی عەقڵی خۆمان سوود وەربگرین بۆ دیاری کردنی چۆنییەتی شێوازی ژیانمان. ئەم پرۆسەی یاسادانانە دەروونییەش لەسەر بنەمای عه قڵ لە دیدی کانتەوە، هەمان بنەما و ئیرادەی ئازادییە.
گیۆرگ هیگڵ کە لە هەمان سەردەمی کانتدا بوو و فەیلەسوفی ئازادی و سەربەخویی و عه قڵ بوو. هیگڵ بە هەمان شێوەی کانت کەسێکی بە ئازاد دەزانی کە لەسەر بنەمای عەقڵی خۆی شتەکان هەڵبژێرێت. هیگڵ ڕەهەندێکی دیکە بۆ ئازادی کۆمەڵایەتی زیادکرد کە بە بۆچوونی ئەو بەرجەستەبوونی ئازادی ئیرادەیە. ئەو لە کتێبی فینۆمینۆلۆژیای ڕۆح (١٨٠٧)دا ئازادی بە ”باڵاترین ئامانجی ڕۆحی مرۆڤ” پێناسە دەکات.
موزیک وەک ئیرادە
فەلسەفەی سەدەکانی ١٨ و ١٩ی زایینی ئەڵمانیا، زەمینەی خۆش دەکرد بۆ دۆزینەوەی ئازادی ڕۆح و عەقڵ و ئیرادەی مرۆڤ و بتهۆڤنیش لەو بوارەدا و کاری موزیکی دەکرد. بێتهۆڤن ئارەزووی ئەو ڕۆحی ئازادییەیەی هەبوو و لە نامەیەکدا لە ساڵی ١٨١٩ دەنووسێت: ”ئامانجی ڕاستەقینەی ئێمە لە جیهانی هونەر، ئازادی و پێشکەوتنە، بە هەمان شێوەی جیهانی دروستکردن”.
مینۆمێنتی بێتهۆڤن(١٧٧٠-١٨٢٧) کە پێکەرێکی گەورەی لە برۆنز دروست کراوە لە ساڵێ ١٨٤٥ لە شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا دانراوە.. فۆتۆ: هاوار محەمەد، نووسەر و وەرگێڕی کورد
بۆ تێگەیشتن لە شێوازی دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان موزیکی بێتهۆڤن لەگەڵ فەلسەفەی ئازادی، دەبێت سەرنجی ئەو هۆکار بدەین کە بووەتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی کەسەکان بۆ موزیکی ئەو، سەرنج ڕاکێشانێک کە خۆی ناسێنەری ئیرادەی ئازادی بوو.
بۆ ئارسەر شوپنهاوەر فەیلەسوفی ئەڵمانی، سەمفۆنیاکانی بێتهۆڤن بەیانێکی ڕاستەوخۆ بوو لە ئیرادەی ئازادی: “وێنەیەکی ڕاست و دروست لە سرووشتی جیهان که چەندین شێوازی جیاواز لە خۆی دەگرێت.”
ئەو ئیرادەیەی کە شۆپنهاوەر لە بەرچاوی دەگرت، لەسەر بنەمای درکی ئەرستۆ لە ڕۆح ڕاوەستابوو، کە بە جوڵەی ژیان دەژمێردرا. بە بۆچوونی دانێڵ جوئای موزیکناس، ئەو دیدگا ئەرستۆییە لە بواری توانایی جوڵەی نەفس، خاڵی بنەڕەتی لە ئەندێشەی موزیکی سەدەی نۆزدەیەمە. ئازادی و ئیرادە، بە شێوازێکی جۆری دەبووە جوڵەی درک و موزیکی بێتهۆڤن لە هەر موزیکێکی دیکە زیاتر جوڵەخولقێنەر بوو. بە تایبەت سەمفۆنیاکانی بێتهۆڤن، لەبەر جوڵەی نمایشیی خۆی، بەیانێک بوون لە ئیرادەی خولقێنەری ئازادی و چارەنووس.
نیتچەی فەیلەسوفی ئەڵمانی لە کتێبی لە دایکبوونی تراژیدی(١٨٧٢) موزیکی بێتهۆڤن بە سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ئیرادەی مرۆڤ پێناسە دەکات.
ڕیچارد ڤاگنەر، ئاوازدانەری ئەڵمانیش وەکو شۆپنهاوەر موزیکی بێتهۆڤنی وەکو بەیانێک لە ئیرادەی مرۆڤ باس دەکرد. ئەو  بە ئاماژەدان بە یەکێک لە چوارینە بەناوبانگەکانی بێتهۆڤن، ئەو بە ”سەمای تەواوی جیهان” ناو دەبات. نیتچەی فەیلەسوفی ئەڵمانیش لە کتێبی لە دایکبوونی تراژیدی(١٨٧٢) موزیکی بتهۆڤن بە سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ئیرادەی مرۆڤ پێناسە دەکات.
بێتهۆڤن دەیتوانی کرۆکی ئازادی مرۆڤ لە چوارچێوەی دەنگدا بەیان بکات و، جێگەی سەرسوڕمان نییە کە خۆیشی وەکو موزیکەکەی وەکو ئەفسانەی ئازادی بەخش بناسرێت. کەسایەتی بێتهۆڤن چ ئەو کاتەی کە لە ژیاندا بوو و چ دوای ئەوەش، هەمیشە وەکو هونەرێکی مەزن لەسەر زارەکان بوو: نوێگەرێکی داهێنەر و سەرکێش کە موزیکی لە چێوەی سوننەتی ئازاد کرد.
بێهتۆڤن پیاوێک کە موزیکی ئازاد کرد
نووسەرانی دیکەش لەو چوارچێوەیەدا شتی جیاوازیان وتووە. بۆ نموونە ڤاگنەر، بێتهۆڤن بە کریستۆف کۆڵۆمبس دەچوێنێت کە دەریای موزیکی لە ڕووناکیدا بینی و دۆزینەوەی نوێی لە سەمفۆنیای نۆیەمدا ئەنجام دا. لە سەدەی بیستەمدا ڕۆبەر شافلەر، میوزیکزان و ژیاننامەنووسی ئەمریکایی لە بابەتێکدا لە ساڵی ١٩٢٩، بێهتۆڤن وەکو ”پیاوێک کە موزیکی ئازاد کرد” ناو دەبات.
چێژی ئازادی
میراتی بێتهۆڤن لە ئازادی هونەر، لە ”سروودی ئازادی” لە سەمفۆنیای نویەمدا زیاتر لە هەموو شوێنێکی دیکە دەردەکەوێت و ماوەتەوە، کە لە ڕاستیدا دەرکەوتنی یەکەمین مۆسیقای کۆراڵ بوو لە سەمفۆنیادا.
هەروەها کۆرسی سەمفۆنیاش ئاهەنگی دیداری خۆی لەگەڵ ئافرێنەرەکەی دەگێڕێت، کە “بە دڵنیاییەوە لەنێوان ئەستێرەکاندایە”. ئەم وێنەیەش زۆرجار پەیوەندی هەیە بە نووسینەکانی بێتهۆڤن لە دەفتەری یاداشتەکانی لە شوباتی ١٨٢٠:
یاسای ئەخلاقی لەناو ئێمەدا و لەسەر ئێمەوه ئاسمانی پڕ له  ئەستێرەیە. کانت!!!
بە مانایەکی دیکە، شێعری شیلەر وێنەی ئیرادەی مرۆڤ و باڵا بۆ بێتهۆڤن پێشنیار دەکات. چێژ لێرەدا تێگەیشتنی ئەخلاقە وەک ئازادی .
موزیکی بێتهۆڤن لە بنەڕەتدا دەنگی ئازادی مرۆڤ بووە. ئازادی عەقل، ڕۆح و دەروونی ئێمە.
بۆ هەندێک، دانانی ئاواز بۆ شیعرەکانی شیلەر(شاعیری ئەڵمانی)، ناسێنەری شادییە لە یەکێتی و برایەتی مرۆڤدا. شیلەر بۆ بێتهۆڤن ئیلهام بەخشی وێنەیەکە لە ئیرادە کە هەم مرۆڤانە و هەمیش ئیرادیەکی باڵایە. لێرەدا شادی واتە چەسپاندنی ڕەوشتەکان لە چوارچێوەی ئازادی مرۆڤ.
لە دوای تێپەڕبوونی ٢٥٠ ساڵ بەسەر لە دایکبوونی بێتهۆڤن، موزیکی ئەو هێشتا لە قووڵایی ناخی بیسەرەکانیدا ئەزموونی ئازادییە. ئازادی ئیرادە بەردەوام لە ناوەندی موزیکی بێتهۆڤندا هەبووە و موزیکی ئەو لە بنەڕەتدا دەنگی ئازادی مرۆڤ بووە. ئازادی عەقل، ڕۆح و دەروونی ئێمە.
سەرچاوە:
https://theconversation.com/beethoven-250-how-the-composers-music-embodies-the-enlightenment-philosophy-of-freedom-151888
The post پاش ٢٥٠ ساڵ: فەلسەفەی ئازادی لە موزیکی بێتهۆڤندا appeared first on ژنەفتن.
هاووڵاتیی ساد
((ئەم ٢٦ بڕگه‌یه‌، هه‌وڵێكی سه‌ره‌تاییه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ ئه‌ده‌ب و ئه‌ندێشه‌ی مارکیز دۆ ساد، كه‌ له‌ ڕاستیدا به‌شێكه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كراوه‌ به‌ ناونیشانی «ئیلیا: بلانشۆ و لێڤیناس». له‌م بڕگانه‌دا دیدگای بلانشۆ به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر فیكری ساد خراوه‌ته‌ ڕوو و؛ به‌ كۆمه‌ك وه‌رگرتن له‌ فه‌لسه‌فه‌ی كلۆسۆڤسكی، هیگڵ، لاكان، بۆڤوار و هتد هه‌وڵ دراوه‌ تا ئاستێك ئه‌ندێشه‌ی ساد ڕاڤه‌ بكرێت)).
ماركیز دۆ ساد[1]، نووسه‌رێك كه‌ 32 ساڵی ڕه‌به‌ق ژیانی له‌ زیندانه‌ ترسناكه‌كانی فه‌ڕه‌نسادا بەسه‌ر برد و سه‌رده‌مێك به‌ «شه‌ڕه‌نگێزترینی جانه‌وه‌ران» ده‌ناسرا و ژیانی بۆ «كۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌كان» ترسناك، به‌ جۆرێك كه‌ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كڵێسا زیاتر له‌ ده‌ به‌رگی ده‌ستنووس، یاداشت و گێڕانه‌وه‌ وێنه‌ییه‌كانیان سووتاند و، خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌نانه‌ت تا دره‌نگانێك قه‌ده‌غه‌ بوو. ئه‌م جانه‌وه‌ره‌ ترسناكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، كه‌مێك پاش ڕوودانی شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسا له‌ زیندان ئازاد كرا؛ به‌ڵام ئه‌م ئازادییه‌ درێژه‌ی نه‌كێشا و دووباره‌ ساد ڕێی زیندانی گرته ‌به‌ر تا ترسناكترین خه‌یاڵی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م بهێنێته‌وه‌. ڕه‌نگه‌ له‌ سه‌ره‌تادا وا بكه‌وێته‌ به‌رچاو كه‌ نووسینه‌كانی ساد، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی زیندانیكراو، په‌رچه‌كردارێك بێت‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆخی زیندان، به‌ڵام ئایدیای نووسین بۆ ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ نوێ نه‌بوو. ئه‌و ده‌یویست به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆی، تۆڵه‌ له‌ خۆی بكاته‌وه‌. له‌ ده‌روونی ساددا، لاوازییه‌ك هه‌بوو كه‌ غروره‌كه‌ی ده‌یشارده‌وه‌. ئه‌و له‌ زینداندا ئامڕاز و كاتی نه‌بوو تا مرۆڤ، جیهان، خودی خۆی بخوڵقێنێته‌وه‌. ساد، له‌ نووسیندا، خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی ویژدانێكی ڕووناك بوو، ویژدانێك كه‌ بتوانێت له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی پێ ناچار بكات تا بیبه‌خشن. كۆمه‌ڵگه‌ له‌ دڵی ساددا، وه‌ك ده‌مامكی گوناە نیشته‌جێ بووبوو. ساد له‌ هه‌موو شتێك و له‌ هه‌موو كه‌س به‌ گومان بوو. به‌بێ هیچ هۆكارێك تووڕه‌ ده‌بوو، به‌ڵام له‌ ساتی هه‌ڵه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی گوێڕایه‌ڵ ده‌بوو. ته‌واوی بوونی ته‌رخان كردبوو بۆ شه‌هوه‌تڕانی، چون باوه‌ڕی وابوو كه‌ شه‌هوه‌ت و شه‌هوه‌تڕانی ته‌نها كامڵێتیی بوونی ئه‌وه‌. ئه‌و، له‌جیاتیی ده‌مامك و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ جیهان، خه‌یاڵی هه‌ڵبژارد.
توێژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ساد وه‌سوه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌؛ ئه‌م وه‌سوه‌سه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌ك بیرمه‌نده‌ گه‌وره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوای به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌. فرۆید، باتای، كلۆسۆڤسكی، دۆلوز، بلانشۆ، دۆ بۆڤوار، لاكان، فوكۆ، بارت، دی بۆر، ئادۆرنۆ، لیۆتار، هۆركهایمه‌ر، سانتاگ، شتێرنه‌ر، كارته‌ر و هتد[2]. گرنگیی ساد بۆ بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا، به‌ وتارێكی زۆر گرنگی باتای به‌ ناونیشانی «به‌های به‌كارخستنی ماركی دۆ ساد[3]»، قووڵتر ده‌بێته‌وه‌. جگه‌ له‌ باتای، بلانشۆ له‌ كتێبی لۆتۆیامۆن و ساددا[4]، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز ده‌خاته‌ ڕوو. بلانشۆ، له‌و به‌شه‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ساد، به‌ ناونیشانی «عه‌قڵی ساد[5]» هه‌وڵ ده‌دات جۆرێك عه‌قڵانییه‌تی تایبه‌ت له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا بدۆزێته‌وه‌، عه‌قڵانییه‌تێك كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ خودی ساد ڕه‌خنه‌ ده‌كات. بۆ ساد، هیچ چه‌كێك به‌ ئه‌ندازه‌ی عه‌قڵ گه‌وره‌تر و به‌هێزتر نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، له‌ وتاری ئه‌ده‌بیات و مافیمه‌رگدا، دوو ده‌نگ له‌ «داوێن»ـی یه‌كه‌می ئه‌ده‌بیاتدا ده‌بیسترێن: هیگڵ و ساد. ئه‌ڵبه‌ته‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ بلانشۆ سێ تێگه‌ی گرنگ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ساددا ده‌دۆزێته‌وه و له‌به‌ر ئه‌م تێگانه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندێشه‌ی ساد بۆ بلانشۆ ده‌بێته‌ فه‌زای بیركردنه‌وه‌‌: ڕه‌تدانه‌وه‌، مه‌رگ و دژه‌-ئه‌ده‌بیات.‌ پییه‌ر كلۆسۆڤسكی[6]، به‌ چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك ئه‌خلاق، ئه‌خلاقییات، خودا، فه‌نتازیا، خۆنوێن، چێژ و سه‌رپێچی، له‌ كتێبی ساد، دراوسێی من[7]، ئه‌ندێشه‌ی ساد به‌ قووڵی ڕاڤه‌ ده‌كات. دۆلوز له‌ كتێبی مازۆخیزم: ساردیی و دڵڕه‌قی[8]، قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی تاقانه‌ی ساد و مازۆخ ده‌كات. به‌پێی ڕوانگه‌ی دۆلوز، ساد و مازۆخ، دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ن كه‌ فۆرمی نوێی ده‌ربڕین، ڕێگه‌ی نوێی بیركردنه‌وه‌ و هه‌ستكردن و زمانێكی ته‌واو ڕه‌سه‌ن ده‌دۆزنه‌وه‌. سیمۆن دی بۆڤواریش له‌ كتێبی ئایا ده‌بێت ساد بسووتێنین؟ به‌پێی بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ئه‌زموونی سادیی توێژینه‌وه‌ ده‌كات؛ به‌ڵام، گرفتی گه‌وره‌ی بۆڤوار، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێشتا له‌ بازنه‌ی به‌رته‌سكی دووچاوگیی چاكه‌ و خراپه‌دا ده‌مێنێته‌وه. جگه‌ له‌م هه‌موو تێز و توێژینه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌، كۆمه‌ڵێك كتێبی تر هه‌ن كه‌ ئه‌ندێشه‌ی ساد ده‌خوێننه‌وه‌؛ بارت له‌ كتێبی ساد، فۆریه‌، لۆیۆلا[9]؛ شتێرنه‌ر له‌ كتێبی ئیگۆ و ئه‌وه‌ی له‌ ئیگۆدایه‌؛ باتای له‌ نووسراوی ئه‌ده‌بیات و خراپه‌[10]؛ و ئه‌نجێلا كارته‌ر له‌ كتێبی ژنیسادیوئایدیۆلۆژیای پۆرنۆگرافی[11]. به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی فیكری ساد به‌م كتێبانه‌ كۆتایی نایێت. ساد، «برین»ێك به‌ جه‌سته‌ی ڕۆشنگه‌رییه‌وه‌.
له‌ ئه‌ده‌بیات و مافی مه‌رگ و هه‌روه‌ها له‌ لۆتریامۆن و ساددا، «باڵاترین» نووسه‌ر ماركیز دۆ ساده‌، یا به‌و جۆره‌ی كه‌ دواتر ناو له‌ خۆی ده‌نێت، «هاووڵاتی ساد»: كاتێك كه‌ له‌ باستیلدا زیندانی بوو، وه‌ك میرابۆی وتاربێژی ناوداری شۆڕش، (به‌ یه‌ك ڕه‌حه‌تی میزه‌وه‌)، هاواری له‌ جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێر ده‌كرد كه‌ زیندانییه‌كان له‌ گرتووخانه‌دا خه‌ریكه‌ له ‌سێداره‌ ده‌درێن. نووسراوی ساد، ڕاهێنانی «ئازادیی ڕه‌ها»یه‌، ئازادیی ڕه‌ها وه‌ك ڕه‌تدانه‌وه‌ی گشت‌: ڕه‌تدانه‌وه‌ی خودا، خه‌ڵك و سروشت؛ ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌ خوێن، دڵڕه‌قی، سته‌مكاریی و تۆقاندن، تۆقاندن وه‌ك وه‌فادارترین ڕاگه‌یاندنی ئازادیی ڕه‌ها، كۆتایی دێت. ئه‌خلاقی ساد، ئه‌خلاقی ئازادیی ڕه‌های مرۆڤه‌. به‌ ڕوانگه‌ی ساد، ئاره‌زووی سته‌مكردن له‌ هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه‌ و، ئه‌و وه‌ك «یه‌كه‌مین ئاره‌زوو» ناوی ده‌بات كه‌ سروشت له‌ مرۆڤدا جێگیری كردووه‌. له‌ شۆڕشدا، ئه‌مڕۆ له‌ پێناو به‌یانی، كه‌مینه‌ له ‌پێناو زۆرینه‌، ئازادیی تاكی له ‌پێناو سه‌ركه‌وتنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرێته‌ قوربانی. برایه‌تیی ڕواڵه‌تی له‌ ده‌مامكی فه‌زیله‌تی ده‌ره‌هه‌ستدا به‌ تاوان كۆتایی دێت. زیندان و گیوتین، ئه‌نجامی لۆجیكیی ئه‌م جۆره‌ فه‌زیله‌ته‌ن. بلانشۆ سه‌باره‌ت به‌ ساد ده‌ڵێت: «له‌ ساڵی ١٧٩٣دا، كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خۆی به‌ هاوتای شۆڕش و سه‌رده‌می تۆقاندن ده‌زانێت. ئه‌رستۆكراتێكه‌ وابه‌سته‌ به‌ جه‌نگی قه‌ڵاكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی خۆیه‌وه‌، مرۆڤێكی لێبورده‌ و له‌ ڕاستیدا شه‌رمن و خاوه‌نی نه‌ریتێكی ڕووبین: به‌ڵام ده‌نووسێت، ته‌نها شتێك كه‌ ده‌یكات نووسینه‌، و هه‌رچه‌نده‌ ئازادی ئه‌وی گه‌ڕاندبێته‌وه‌ بۆ زیندانی باستیل كه‌ خۆی پێشتر له‌وێ ڕزگاری كردبوو، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ هه‌مووان زیاتر له‌ ئازادی تێده‌گات، تێده‌گات كه‌ ئازادی ئه‌و چركه‌ساته‌یه‌ كه‌ بێماناترین تامه‌زرۆییه‌كان، خواسته‌كان و خولیاكان ده‌شێت بگۆڕدرێن بۆ واقیعییه‌تی سیاسی و مافی بوونیان هه‌یه‌ و خۆیان یاسان.»[1] هه‌موو سزادانێك هه‌میشه‌ هاوڕێژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تاوان و تاوان هه‌میشه‌ هاوڕێژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌ی مه‌عریفه‌ی تاوانكاردا؛ كه‌واته‌، لێره‌دا جۆرێك په‌یوه‌ندیی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ نێوان تاوان/مه‌عریفه‌دا؛ ئه‌م ئایدیایه‌ له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساد و به‌ جۆرێكی گرنگتر، له‌ ئه‌ندێشه‌ی هه‌ندێك له‌ پاڵه‌واكانیدا نوێنراوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌عریفه‌ له‌ كۆتاییدا به‌ یه‌ك تاوان كۆتایی دێت، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین تاوان ده‌بێت هه‌ڵگری كلیلی مه‌عریفه‌ بێت. ته‌نها به‌ فراوانتركردنی زیاتر و زیاتری بازنه‌ی تاوانه‌ كه‌ سوژه‌، مه‌عریفه‌ی له‌ده‌ستچووی ده‌دۆزێته‌وه‌، مه‌عریفه‌یه‌ك كه‌ ئێجگار گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی كه‌‌ هه‌یه‌تی[2]. هاوكێشه‌یه‌كی ئه‌فڵاتوونی-سادیی: مه‌عریفه‌ (فه‌زیله‌ت)/تاوان (مه‌رگ).
ساد له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نووسێت: «قووڵترین ئۆرگازم هه‌میشه‌ له‌ مه‌رگدایه‌.»[3] بێگومان كه‌ڵكه‌ڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ساد بریتین له‌: چێژ، مه‌رگ، سه‌رپێچی. چێژ مرۆڤ فڕێ ده‌داتە ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه‌؛ به‌ڵام بۆ مرۆڤی سادیی، «ده‌ره‌وه‌» گه‌یشتن نییه‌ به‌ ئه‌ویتر، به‌ڵكه‌ نووشتانه‌وه‌ی «خود»ـه‌ به‌سه‌ر خۆیدا؛ ئه‌ویتر هیچ مانایه‌كی نییه‌ كه‌ بیه‌وێت بیسڕێته‌وه‌. بوونی ئه‌ویتر، جا هه‌ر چییه‌ك بێت (خودا، باوك، ئایین، یاسا، مه‌عشوقه‌/ئۆبژه‌ی چێژ، كۆمه‌ڵگه‌ و خود)، و ئه‌وه‌ی كه‌ بیه‌وێت میتافیزیكی خود/ئه‌ویتر دروست بكات، له‌ بنه‌ڕه‌تدا كاره‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ شكڵپێدانی تابۆ ئه‌خلاقییه‌كان. بۆ ساد، ئه‌خلاق، ته‌نیایی ڕه‌های مرۆڤه‌. هه‌موو قه‌ده‌غه‌یه‌كی ئه‌خلاقی، سه‌رپێچی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، چون قەد‌غه‌كردن په‌یوه‌سته‌ به‌و شته‌وه‌ كه‌ كۆنترۆڵ و ڕێساداری ده‌كات، په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رپێچی ڕووبدات. تاوان، ڕۆحی سروشته‌؛ به‌ وته‌ی ساد، «تاكه‌ شانازیی مرۆڤ تاوانكردنه‌.» بۆ ساد، ئه‌مه‌ ساتێكه‌ كه‌ سه‌رپێچی ئیرۆتیكی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌ك پۆرنۆگرافی. به‌ڵام هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ئاگایی مرۆڤه‌ كه‌ ڕێسای ئه‌خلاقی جێگیر ده‌كات، ئه‌وه‌ ئاگایی مرۆڤه‌ كه‌ له‌ مه‌رگ تێده‌گات. له‌م ڕووه‌وه‌یه‌ كه‌ وته‌كه‌ی ساد مانای هه‌یه‌: باڵاترین ئۆرگازم مه‌رگه‌. مه‌رگ ته‌نها به‌ مانای له‌ناوچوونی ڕه‌ها نییه‌، به‌ڵكه‌ له‌ مه‌رگدا خود، ئه‌ویتر و زمان له‌ناو ده‌چن. مه‌رگ ساتێكه‌ كه‌ خود ده‌گاته‌ ئۆرگازم؛ به‌ ده‌ربڕینێكی تر، خود له‌ ئۆرگازمدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. ئۆرگازم، ساتی وێرانكردنی خوده‌ و؛ وێرانكردنی خود، چركه‌ساتێكه‌ كه‌ مه‌رگ و ژیان تێیدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. مه‌رگ ته‌نها ده‌رگایه‌كه‌ كه‌ دۆخی بوون له‌ شتێكی تر جیا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌یگۆڕێت بۆ فۆرمێكی جیاوازی خوڵقاندن. مه‌رگ سنووری جه‌سته‌یه‌؛ سنوورێك كه‌ هه‌م خود به‌ جه‌سته‌ له‌ناو ده‌بات و هه‌م ئه‌خلاق به‌ جه‌سته‌ له‌ناو ده‌بات. ڕوودانی مه‌رگ و به‌رهه‌مهێنانی چێژ كاركردێكی یه‌كسانیان هه‌یه‌؛ له‌ كوێدا چێژ هه‌بوو، مه‌رگ ڕووده‌دات. به‌ كورتی، مرۆڤ له‌ ساتی ئه‌زموونكردنی مه‌رگدا به‌ئاگا دێته‌وه‌؛ ئۆرگازم به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه‌: ساتی ته‌نیایی ڕه‌های مرۆڤ[12].
به‌ باوه‌ڕی ساد، كرده‌ی توندوتیژی، هه‌مان كرده‌ی یاسایه‌؛ چون توندوتیژی یاسا داده‌نێت؛ به‌ ده‌ربڕینێكی تر، له‌ ده‌ره‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌ هیچ یاسایه‌ك بوونی نییه‌.
ساد ده‌ڵێت: «ده‌بێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئۆبژه‌ی ئاره‌زووی خۆت بنوێنیت، كاتێك كه‌ خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌دات، چێژ زیاتر ده‌بێت.» سه‌پاندنی چێژ، شتێكه‌ كه‌ ساد‌ سه‌ده‌ونیوێك به‌ر له‌ ده‌روونشیكاری ده‌ركی كردبوو و به‌رهه‌مه‌كانی پڕن له‌و قوربانیانه‌ی كه‌ به‌ر له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دران، ملكه‌چی چێژ ده‌بن و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر له‌ چێژێكی قووڵدا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سته‌مكاریی میهره‌بانی، ده‌بێته‌ عاشقێك كه‌ چێژ له‌ بینینی مه‌عشوقه‌ به‌زیوه‌كه‌ی ده‌بات. ڕۆنیشاندنه‌وه‌ی تینی ئاره‌زوو، له‌ ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی ئۆبژه‌ی چێژه‌وه‌. چێژ نه‌ پێویستی به‌ ئاڵوگۆڕ، نه‌ به‌ به‌خشین و نه‌ به‌ هیچ به‌زه‌ییه‌ك هه‌یه‌، سته‌مكاریی چێژ له‌ به‌رچاوته‌نگییه‌كه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌و بوونه‌ی كه‌ له‌ توخمی ئه‌و نییه‌ له‌ناو ده‌بات. به‌ باوه‌ڕی ساد، كرده‌ی توندوتیژی، هه‌مان كرده‌ی یاسایه‌؛ چون توندوتیژی یاسا داده‌نێت؛ به‌ ده‌ربڕینێكی تر، له‌ ده‌ره‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌ هیچ یاسایه‌ك بوونی نییه‌. بلانشۆ ده‌ڵێت: «هیچ شتێك جڵه‌وگری یاسا نییه‌، چون شتێكی سه‌رتر له‌ یاسا بوونی نییه‌ و له‌به‌ر ئه‌مه‌ یاسا هه‌میشه‌ سه‌رتره‌ له‌ من. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاسا خزمه‌ت به‌ من بكات، له‌ ڕاستیدا من سه‌ركوت ده‌كات.[13]»[4] ساد ده‌یه‌وێت بێبه‌زه‌یی و شێتی بكاته‌ بنه‌مایه‌كی جیهانی؛ و شوناسی سه‌رسه‌ختی ساد، هه‌مان دڵڕه‌قییه‌: «هیچ هه‌ستێك توندتر و چالاكتر نییه‌ له‌ هه‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌.[14]» تاكی سادیی ده‌زانێت هیچ چێژێك ناگاته‌ چێژی كوشتنی قوربانییه‌كانی، به‌ڵام هه‌مان چێژ خودی خۆشی له‌ناو ده‌بات. وه‌ك بلانشۆ ده‌ڵێت: «دڵڕه‌قی جگه‌ له‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی خود هیچ نییه‌.»[5] بۆ ساد، هه‌ر شتێك چه‌په‌ڵتر بێت، چێژی زیاتره‌؛ نۆشینی خوێن، خواردنی منداڵ و هه‌ڵدڕینی ئۆبژه‌ و هتد. ته‌نها غه‌ریزه‌ نائه‌خلاقییه‌كان به‌ كه‌ڵكی مرۆڤ دێن. به‌خته‌وه‌ربوون واته‌ شه‌ڕانگێزبوون و ته‌نها مرۆڤێك خاوه‌نی به‌خته‌وه‌رییه‌ كه‌ هه‌موو شه‌ڕانگێزییه‌كانی هه‌بێت. ساد ده‌ڵێت: «تاوان، ڕۆحی شه‌هوه‌ته‌، چێژ چییه‌ ئه‌گه‌ر هاوڕێ نه‌بێت له‌گه‌ڵ تاواندا؟» ته‌نها تاوانه‌ كه‌ ده‌رگاكانی ژیان به ‌ڕووی مرۆڤدا ده‌كاته‌وه‌؛ و «تاكه‌ تاوانێكی ڕاسته‌قینه‌ سه‌رپێچی كردنه‌ له‌ سروشت.» بلانشۆ ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر تاوان ڕۆحی سروشته‌، كه‌واته‌ هیچ تاوانێك دژی سروشت بوونی نییه‌ و به‌م پێیه‌، هیچ تاوانێك ڕه‌خساو نییه‌… هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تاوان مۆڵه‌ت به‌ ساد ده‌دات كه‌ ئه‌خلاق و خودا و ته‌واوی به‌ها مرۆییه‌كات ڕه‌ت بداته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ‌په‌سه‌ند بكه‌ین كه‌ خودی ئه‌م ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌ش ده‌شێت ڕه‌ت بدرێته‌وه‌، ئه‌وا نكۆڵیكردنی تاوان له‌ هه‌مان كاتدا پێویستی به‌ ده‌ستبه‌ردانه‌ له‌ ڕۆحی ڕه‌تدانه‌وه‌ش.»[6] بێگومان ساد تاكه‌ كه‌سێك بوو كه‌ خۆپه‌رستی، سته‌مكاری و تاوانی له‌ كرده‌ی سێكسیدا دۆزییه‌وه‌. ئه‌و، له‌ ئاره‌زووی سێكسیی خۆی، ئه‌خلاق دروست ده‌كات. ئه‌و ده‌یویست شه‌هوه‌ت بكاته‌ بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ ڕوانگه‌ی ساد، پاكداوێنی هیچ به‌هایه‌كی نییه‌، چون سنووری چاكه‌ و خراپه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات. ساد، له‌ دوالیزمی دووپاته‌ی چاكه‌ و خراپه‌دا نامێنێته‌وه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا، بۆ ساد، هیچ چاكه‌یه‌ك بوونی نییه‌. چاكه‌ زیاتر له‌ خراپه‌ خاوه‌نی بوون نییه‌ و بوون ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌رووی چاكه‌ و خراپه‌وه‌. ساد له‌ ڕۆمانی ژوستین[15]دا ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر چاكه‌ نه‌بووایه‌ شه‌یتانیش بوونی نه‌ده‌بوو.» به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ ململانێی نێوان دوو جۆر خراپه‌ ده‌زانێت: خراپه‌ی سادیی/خراپه‌ی سروشت. ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌ی خراپه‌، شه‌ڕانگێزبوونه‌. به‌ یه‌ك مانا، بۆ له‌ناوبردنی خراپه‌، پێویستمان به‌ تاوانی خراپه‌ هه‌یه‌. به‌ ڕوانگه‌ی ساد، گوناهـ سه‌رچاوه‌ی شادیی مرۆڤه‌: «شادی ته‌نها له‌ شتێكدایه‌ كه‌ من ده‌ورووژێنێت و تاكه‌ شتێك كه‌ ده‌مورووژێنێت گوناهه‌.» ئه‌و ده‌یه‌وێت پاكداوێنی بكاته‌ هاوده‌ست و خزمه‌تكاری گوناهـ. شادیی مرۆڤ، به‌ بوون به‌ ده‌ست دێت، و نه‌ك به‌ چاكه‌ و خراپه‌. گوناهـ، شتێك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازنه‌ی بوونه‌وه‌. هیچ به‌هێزكه‌رێكی سێكسی، به‌ ئه‌ندازه‌ی وێرانكردنی چاكه‌ به‌هێز نییه‌.
ساد، له‌ ڕۆمانی ژوستیندا، ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر ئاته‌ئیزم شه‌هیدی بوێت، ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ لێو ته‌ڕ بكات؛ خوێنی من ئاماده‌ی له‌به‌ر ڕۆشتنه‌.» سه‌رپێچیی سادیی، سه‌رپێچییه‌كی ته‌واو فیكرییه‌، سه‌رپێچییه‌ك كه‌ هه‌مان توغیانی گشتیی جه‌ماوه‌ره‌ له‌ شه‌وی شۆڕشدا. به‌م پێیه‌، خودی سادیزم، ده‌گۆڕێت بۆ ته‌نها یه‌ك ئایدیۆلۆژیای یۆتۆپی له‌ناو ئایدیۆلۆژیاكانی تردا. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، زه‌رووره‌تی جه‌وهه‌ریی ئه‌م دیارده‌یه‌، واته‌ هه‌مان ئایدیۆلۆژیای یۆتۆپی، پێویست ده‌كات كه‌ له‌ كاری ساددا، سه‌رپێچی زاڵ ببێت به‌سه‌ر مه‌رجی بنچینه‌یی خۆیدا؛ مه‌رجێك كه‌ به‌ لۆژیك له‌ گوته‌ی ئاته‌ئیستیی ساده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت[7]. بلانشۆ ده‌ڵێت: «[ساد] خودی ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌: به‌رهه‌مه‌كه‌ی جگه‌ له‌ كاری ڕه‌تدانه‌وه‌ هیچ نییه‌، ئه‌زموونه‌كه‌ی جگه‌ له‌ جووڵه‌ی ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه‌ و فیداكارانه‌، كه‌ ئه‌وانیتر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، خودا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، سروشت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و، له‌م بازنه‌یه‌دا كه‌ بێ بڕانه‌وه‌ له‌ناویدا ده‌جووڵێت، به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها چێژ له‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بات.»[8] به‌ باوه‌ڕی بۆڤوار، ئایدیایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ساد هیچ كات ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات: گوێڕایه‌ڵی[9]. گوێڕایه‌ڵی، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی گه‌مژانه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یاسای خراپه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌رله‌نوێ ده‌خوڵقێنێته‌وه‌. مرۆڤ به‌ گوێڕایه‌ڵی، نكۆڵی له‌ ده‌سه‌ڵات و ئازادیی خۆی ده‌كات‌. به‌ ڕوانگه‌ی كلۆسۆڤسكی، ویژدانی مرۆڤی سادیی، به‌ شێوه‌یه‌كی بێبه‌زه‌ییانه‌ ئاته‌ئیستی نییه‌؛ به‌ڵكه‌ ئه‌م ئاته‌ئیزمه‌ ئه‌نجامی سه‌رشاربوون له‌ ژیان و نه‌فره‌ته‌؛ ئاته‌ئیزمی ساد ته‌نها چه‌شنێك كوفركردنه‌. ته‌نها بێڕێزیكردن به‌ سیمبوڵه‌ ئایینییه‌كان ده‌توانێت ئاته‌ئیزمه‌ ڕواڵه‌تییه‌كه‌ی بكاته‌ شتێكی په‌سه‌ندكراو و له‌به‌ر ئه‌مه‌، ئاته‌ئیزمی ئه‌و به‌ ئاشكرا ده‌توانرێت له‌ فه‌یله‌سوفی ئاته‌ئیستی جیا بكرێته‌وه‌، فه‌یله‌سوفێك كه‌ بۆ ئه‌و كوفركردن، سه‌ره‌ڕای ئاشكراكردنی لاوازیی تاكێك كه‌ له‌م كاره‌ چێژ ده‌بات، هیچ گرنگییه‌كی نییه[10]‌. ئاته‌ئیزمی ساد، بانگهێشتی خودای غایبه‌؛ وه‌ك بڵێی كه‌ ده‌یه‌وێت خودا ناچار به‌ ئاشكراكردنی بوونی خۆی بكات؛ وه‌ك ساد ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر خودایه‌ك بوونی ده‌بوو و ئه‌گه‌ر ئه‌و خودایه‌ ده‌سه‌ڵاتی داگیر ده‌كرد، ئایا مۆڵه‌تی به‌ قوربانی بوونی فه‌زیله‌ت و ته‌قوای ده‌دا، كه‌ مایه‌ی شه‌ره‌ف و شانازیی ئه‌وه‌، به‌و جۆره‌ی كه‌ ئێوه‌ پێتان خۆشه‌ به‌م جۆره‌ بێت؟ ئایا ئه‌م خودای قادری ڕه‌هایه‌ به‌ یه‌ك مه‌خلوقی لاوازی وه‌ك من، كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ئه‌و وه‌ك كرمێكی بچووكم له‌ به‌رامبه‌ر فیلێكدا، مۆڵه‌ت ده‌دات؛ ده‌پرسم، ئایا ئه‌و مۆڵه‌ت به‌م مه‌خلوقه‌ كه‌نه‌فته‌‌ ده‌دات تا دژوێنی پێ بدات، سووكایه‌تی پێ بكات، له‌ به‌رامبه‌ریدا بووه‌ستێت، و ئازاری بدات، به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ من له‌ هه‌ر چركه‌ساتێكی ڕۆژدا له‌م كاره‌ چێژ ببه‌م.»[11] ئاته‌ئیستی ڕاسته‌قینه‌، ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت، خۆی په‌یوه‌ست ناكات به‌ هیچ ئۆبژه‌یه‌كه‌وه‌؛ ئه‌و به‌ گیرۆده‌بوون له‌ جووڵه‌ی هه‌میشه‌یی سروشتدا، ته‌نها گوێڕایه‌ڵی له‌ پاڵنه‌ره‌كانی ده‌كات، و ئه‌وانیتر جگه‌ له‌ «خڵته‌ی سروشت» به‌ هیچ نازانێت. ئاته‌ئیستی سادیی، ناتوانێت ده‌ست له‌ ئاره‌زووه‌ زێده‌ مرۆڤانه‌كه‌ی به‌ربدات؛ ڕه‌نگه‌ ته‌نها ئاته‌ئیستی ڕه‌واقی بتوانێت ئه‌م كاره‌ بكات. ئه‌و ناتوانێت ده‌ست له‌ ئومێدی تاقانه‌ی ئایینده‌ و ژیانی دۆزه‌خی به‌ربدات؛ واته‌، ناتوانێت له‌ناوچوونی «جه‌سته‌ی گوناهكار»ـی خۆی په‌سه‌ند بكات، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زووه‌ بێماناكه‌ی، ئاره‌زوویه‌ك كه‌ بریتییه‌ له‌ پیاده‌كردنی تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر یه‌ك قوربانیدا تا ئه‌به‌د[12].
ئایدیای خودا، یا به‌ ده‌ربڕینی ساد، «ده‌سه‌ڵاتی باڵا»، به‌ مانایه‌ك، هه‌ڵه‌ی بێبه‌زه‌ییانه‌ی مرۆڤ، گوناهی یه‌كه‌مینی مرۆڤ، سه‌لماندنی «نه‌بوون»ـی مرۆڤ، و هه‌مان شتێكه‌ كه‌ پاساو بۆ تاوان ده‌هێنێته‌وه‌ و به‌ ڕێپێدراو هه‌ژماری ده‌كات. ساد ده‌ڵێت: «ئایدیای بوونی ده‌سه‌ڵاتی باڵا تاكه‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌ كه‌ ناتوانم به‌ هۆیه‌وه‌ مرۆڤ ببه‌خشم.» ئه‌م وته‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ كلیله‌كانی تێگه‌یشتنی سیسته‌می ئه‌ندێشه‌ی ساد[13]. كاتێك كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ماتریاڵیستیی دی لا مێتری[16]، هێلڤیتیوس[17] و هۆڵباخ[18] ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌م ئه‌ندێشه‌ی ساد، تووشی گۆڕانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بن. بۆ ساد، جێگرتنه‌وه‌ی خودا به‌ سروشت، سروشتێك كه‌ له‌ دۆخی جووڵه‌ی هه‌میشه‌ییدایه‌، نه‌ك ته‌نها ئاماژه‌ نییه‌ بۆ گه‌یشتنی سه‌رده‌مێكی باشتر بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكه‌ ده‌ستپێكی تراژیدیا ڕاده‌گه‌یێنێت. لێره‌دا ده‌توانین تێگه‌ی ناسراوی نیچه‌ هه‌ست پێ بكه‌ین كه‌ جۆرێك ئاگایی له‌ به‌رامبه‌ر ئازاره‌كانی تاكی بێ گوناهـ جێ ده‌گرێت، ئاگاییه‌ك كه‌ هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رگه‌گرتنی ئازاری خۆی، چون ئه‌م گوناهه‌ به‌ به‌های زیندووبوون ده‌زانێت. ئه‌مه‌ هه‌ستی شاراوه‌ی ئاته‌ئیزمه‌ كه‌ ساد به‌ ڕوونی جیا ده‌كاته‌وه‌ له‌ هاوچه‌رخه‌كانی. سه‌لماندی ماده‌ وه‌ك جووڵه‌ی هه‌میشه‌یی و وه‌ك تاكه‌ هۆكاری گشتی و گه‌ردوونی، هاوتایه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی ژیانكردن وه‌ك یه‌ك تاك له‌ دۆخی جووڵه‌ی هه‌میشه‌ییدا. ساد، له‌ سروشتدا خه‌سڵه‌تی ئه‌و خودایه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ زۆرترین ژماره‌ی مرۆڤه‌كانی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌به‌دییه‌وه‌. «به‌ڵێ، من له‌ سروشت بێزارم، چون باش ده‌یناسم. به‌ئاگا بن له‌ نهێنییه‌ ترسناكه‌كانی سروشت، من گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ناو خۆم و هه‌ستم به‌ نهێنییه‌ ترسناكانه‌ كردووه‌. خراپه‌، سه‌رگه‌رمیی سروشته‌. ئایا ده‌بێت ئه‌م جۆره‌ دایكه‌م خۆش بوێت؟ نه‌خێر.»
به‌ ڕوانگه‌ی ساد، مرۆڤ به‌ هه‌ڵبژاردنی خودا، نكۆڵی له‌ خۆی ده‌كات؛ و ئه‌مه‌ گوناهی نه‌به‌خشراوی مرۆڤه‌. له‌ ڕاستیدا، مرۆڤ ناكه‌وێته‌ ژێر هیچ دادوه‌رییه‌كی باڵاوه‌، هیچ دادگایه‌كی ئاسمانی بوونی نییه‌.
خراپه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك تاكی سادیی غافڵگیر ده‌كات كه‌ وه‌ك بڵێی تاكه‌ توخمی سروشته‌، كه‌ وه‌ك بڵێی تاكه‌ توخمی خودایه‌، توخمێك كه‌ تاكی سادیی ناتوانێت بیبینێت. چاكه‌ و خراپه‌ له‌ جه‌نگێكی هه‌میشه‌ییدا كڵۆم دراون؛ به‌ڵام چاره‌نووسی سه‌ركه‌وتن به‌ ناوی خراپه‌وه‌یه‌. ویژدانی تاكی سادیی، له‌ خوادا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێت؛ به‌ڵام هه‌ر كه‌ خودا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، جه‌نگه‌كه‌ی دژی خودا، به‌ تێگه‌یشتن له‌ جووڵه‌ی هه‌میشه‌یی سروشت، نه‌زۆك و ناته‌واو ده‌مێنێته‌وه‌. مرۆڤ ئیتر به‌ سه‌رپێچیكردن ناتوانێت وه‌ڵامی ئه‌و شته‌ بداته‌وه‌ كه‌ خۆی به‌ سه‌رپێچیی سروشت ده‌زانێت؛ مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كه‌ تۆڵه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه‌[14]. به‌ ڕوانگه‌ی ساد، مرۆڤ به‌ هه‌ڵبژاردنی خودا، نكۆڵی له‌ خۆی ده‌كات؛ و ئه‌مه‌ گوناهی نه‌به‌خشراوی مرۆڤه‌. له‌ ڕاستیدا، مرۆڤ ناكه‌وێته‌ ژێر هیچ دادوه‌رییه‌كی باڵاوه‌، هیچ دادگایه‌كی ئاسمانی بوونی نییه‌. ساد ده‌زانێت كه‌ ئایدیای دۆزه‌خ و ئه‌به‌دییه‌ت ده‌توانێت گڕی سته‌م و بێبه‌زه‌یی دابگیرسێنێت. ئامانجی ساد له‌ پێشكه‌شكردنی تاوانی ڕه‌ها، وێرانكردنی سروشته‌ نه‌ك ته‌نها لێدان له‌ خودا. به‌هه‌ر حاڵ، ڕاستگۆیی ساد، شتێكی ڕه‌تكراوه‌ نییه‌؛ و سروشتی ساد، به‌ ته‌واوه‌تی نائایینییه‌. هیچ شوێنه‌وارێكی نیگه‌رانیی میتافیزیكی له‌ ساددا بوونی نییه‌؛ به‌ ده‌ربڕینێك، ترس له‌ جیهانی ئه‌ودیو، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا نابینرێت. ساد ده‌یه‌وێت ته‌نها له‌گه‌ڵ مرۆڤدا سه‌روكاری هه‌بێت و نامۆیه‌ به‌ هه‌ر شتێكی نامرۆیی. ئه‌و له‌ بازنه‌ی عه‌قڵێكدا ژیانی ده‌كرد كه‌ ده‌یوست له‌لایه‌كه‌وه‌، پادشایه‌تیی خودا له‌ زه‌میندا بپێچێته‌وه‌ و له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بوتێكی تر له‌ شوێنی خوادا دانێت: سروشت[15]. ژیانی دڵته‌زێنانه‌ی ساد، نادرووستیی ئه‌م ئایینه‌ تازه‌یه‌ (عه‌قڵ) ده‌سه‌لمێنێت. عه‌قڵ، دادگاییه‌ك كه‌‌ به‌هاكانی له‌ زه‌مینه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت. ئایدیای تاوانی ساد شێتییه‌كی ئه‌زموونی نه‌بوو، به‌ڵكه‌ شێتیی هه‌مان عه‌قڵێك بوو كه‌ به‌ نیشاندانی ئاره‌زووی سه‌رپه‌ڕی مرۆڤ بۆ ڕه‌ها و ڕه‌هاگه‌رایی، پێشوه‌خت فه‌لاكه‌تی مرۆڤ و له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی پێشبینی كردبوو. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ئایدیای تاوانی سادیی، ئایدیای تاوانی هه‌مان عه‌قڵه‌، عه‌قڵێك كه‌ به‌رپرسی ته‌ریكخستنی مرۆڤه‌ له‌ مرۆڤبوون.
بلانشۆ وه‌ك «تیۆریسێن و ڕه‌مزی ئازادیی ڕه‌ها» ده‌ڕوانێته‌ ساد.
ساد خۆی له‌ پێوه‌ند به‌ شۆڕشه‌وه‌ ده‌بینێت؛ ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م بینینه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێڕوانینی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ یاسا. شۆڕش، به‌ ڕوانگه‌ی ساد، «ڕژێمی بێ­یاسایی» ده‌نوێنێته‌وه‌. ساد سه‌رنجی زیاتر له‌سه‌ر جووڵه‌ی یاسایه‌ له‌ ڕژێمی پادشایه‌تیی یاساییه‌وه‌ بۆ ڕژێمی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌نارشی. ئه‌و به‌ ده‌ربڕینێكی قووڵ ده‌ڵێت: «حكومه‌تی یاسا له‌ حكومه‌تی ئه‌نارشی [بێ­یاسایی] زه‌بوونتره‌: ڕوونترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌ ده‌یڵێم ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌یه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك كه‌ حكومه‌ت بیه‌وێت یاسا بنچینه‌ییه‌كه‌ی هه‌موار بكاته‌وه‌، ناچاره‌ خۆی له‌ ئه‌نارشیزمدا ڕۆ ببات. حكومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی ڕابردووی، ناچاره‌ یه‌ك ڕژێمی شۆڕشگێڕانه‌ دابمه‌زرێنێت كه‌ تێیدا هیچ یاسایه‌ك بوونی نییه‌: له‌م ڕژێمه‌دا دواجار یاساگه‌لێكی نوێ دێنه‌ كایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌ به‌پێی پێویست به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ ده‌رهات، دڵسۆزییه‌كی كه‌متری هه‌یه‌.»[16] بێگومان بلانشۆ وه‌ك «تیۆریسێن و ڕه‌مزی ئازادیی ڕه‌ها» ده‌ڕوانێته‌ ساد. ئه‌و ده‌ڵێت: «[ساد] كه‌سێكه‌ كه‌ مه‌رگ بۆ ئه‌و گه‌وره‌ترین تامه‌زرۆییه‌ و دواهه‌مین پووچی، كه‌ به‌ جۆرێك سه‌ر ده‌په‌ڕێنێت وه‌ك بڵێی كه‌له‌رم لێ ده‌كاته‌وه‌ و به‌ وه‌ها بێباكییه‌كه‌وه‌ كه‌ هیچ شتێك به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ی كه‌ ده‌یسه‌پێنێت ناواقیعی­تر نییه‌؛ و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هیچ كه‌س وردتر له‌ ئه‌و هه‌ستی نه‌كرد كه‌ ده‌سه‌ڵات [و حاكمییه‌ت] له‌ مه‌رگدایه‌ و ئازادی مه‌رگه‌.»[17] وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، بلانشۆ ته‌نها له‌به‌ر سێ تێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ندێشه‌ی ساد ده‌خوێنێته‌وه‌: ڕه‌تدانه‌وه‌، مه‌رگ، و دژه‌-ئه‌ده‌بیات. له‌ ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی كه‌ جیهانی ساد ده‌ناسێنێت، واقیعییه‌تێكی ته‌واو واقیعی نییه‌ كه‌ نا-واقیعییه‌ت له‌ باڵاترین فۆرمیدا به‌رجه‌سته‌ بكات، به‌ڵكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، توخمی بنچینه‌یی دنیای ساد ده‌سه‌ڵاتێكه‌ كه‌ به‌ ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌كی مه‌زن خۆی ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌م ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێوه‌رێكی ئێجگار باڵادا به‌دی دێت، له‌ بنچینه‌دا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاستی ژیانی مرۆیی ڕه‌چاو كراوه‌. ئه‌زموونی ساد، بێگومان له‌ ئه‌زموونی ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌كی دڵڕه‌قی مێژووییه‌وه‌‌‌ هاتووه‌، ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌ك كه‌، خودی ساد، له‌ناو بازنه‌ی ئه‌م ڕه‌تدانه‌وه‌دا، به‌ وته‌ی بلانشۆ، «به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆی، چێژ له‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بات»[18]. هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی كۆتادار پێویستی به‌ ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌. ساد، وه‌ك نووسه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت، ده‌بێت خۆی ڕه‌ت بداته‌وه‌. به‌ یه‌ك مانا، نووسراو، به‌رهه‌می خودڕه‌تدانه‌وه‌یه‌: هێزێكی ناكه‌سی.
ویستی گشتی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ پره‌نسیپه‌كانی عه‌قڵی گه‌ردوونی، پنتی هه‌سته‌كیی به‌شه‌كان (تاكه‌كان) ده‌سڕێته‌وه‌؛ و هه‌ڵه‌ی هه‌موو جۆره‌ هه‌سته‌كییه‌كی به‌شه‌كی ئاشكرا ده‌كات. ویستی گشتی، به‌م ڕێگه‌یه‌، جه‌ماوه‌ر توانادار ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ وه‌ك حاكمێكی باڵاده‌ست شكڵ بگرێت و له‌ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی بنوێنێته‌وه‌. ویستی گشتی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ ده‌ڵێت تاك له‌ سنووری خۆیدا ناتوانێت ته‌واوی چه‌شنی مرۆیی بنوێنێته‌وه‌. له‌ ویستی گشتیدا، ته‌نها كه‌سێك بوونی پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌، كه‌سێك كه‌ خۆی تا سنووری یه‌ك ویستی ده‌ستنیشانكراو كورت بكاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ تاك­گه‌لێكی له‌م جۆره‌دا خۆی بكاته‌ زۆرینه‌یه‌كی هاوویست. ویستی گشتی، كاتێك كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌ بسڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ستیارێتیی به‌شه‌كی­ش ده‌سڕێته‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌، په‌یوه‌ندیی نێوان تاك و حاكمییه‌تی خه‌ڵك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. برایه‌تی ئیتر ئه‌زموون ناكرێت، چون برایه‌تی ته‌نها له‌ پنتی هه‌سته‌كیی تاكه‌كاندا تاقی ده‌كرێته‌وه‌. له‌م دۆخه‌دا، ته‌نها تاك­گه‌لێك ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ له‌ پێوه‌ند به‌ یه‌كتره‌وه‌ بێده‌ربه‌ست و غه‌ریبه‌ن، تاك­گه‌لێك به‌بێ ئه‌رك له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتردا و كۆتكراو به‌ ویستی گشتی. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕژێمی ویستی گشتی­دا، برایه‌تی هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ میتافۆرێكی فریوده‌ر؛ ته‌نانه‌ت ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ویستی گشتییه‌وه‌ خۆی ده‌رده‌خات، له‌ برایه‌تیی شۆڕشگێڕانه‌ داماڵراوه‌. ئه‌زموونی فه‌زیله‌ت له‌ شۆڕشدا، ئه‌زموونی كوشتنی باوكه‌. له‌ بنچینه‌دا، حاكمییه‌تی خه‌ڵك، له‌ باوك­كوژییه‌وه‌ هاتووه‌؛ كرده‌ی بنیاتنه‌ری حاكمییه‌ت، كوشتنی پادشایه‌، پادشایه‌ك كه‌ نوێنه‌ری خودا بوو له‌ ڕژێمی پێشوودا. برایه‌تیی شۆڕشگێڕانه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ واقیعی بوو، چون به‌هۆی باوك­كوژیی پادشاوه‌ گه‌ره‌نتی ده‌كرا. ئه‌مه‌ شتێك بوو كه‌ ئاگایی ساد به‌ قووڵی ئه‌زموونی كردبوو، كاتێك كه‌ به‌ باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه‌ داوای له‌ كۆماری كرد كه‌ له‌جیاتیی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیی سیاسیی تاوان، گوناهی ئه‌خلاقیی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و خۆی به‌ تاوانكار بناسێت.
بلانشۆ، له‌ كتێبی لۆتریامۆن و ساددا، تا ڕاده‌یه‌ك خه‌سڵه‌تی «مرۆڤی سادیی» ده‌ستنیشان ده‌كات[19]. ئه‌و ده‌ڵێت: «مرۆڤی سادیی بوونی له‌ مه‌رگێكه‌وه‌ ده‌رده‌كێشێت كه‌ خۆی پیاده‌ی ده‌كات و هه‌ندێكجار، درووست كاتێك كه‌ ئاره‌زوومه‌ندی جاویدانه‌گیی ژیانه‌، خه‌ونی مه‌رگێكی له‌ سه‌ردا هه‌یه‌ كه‌ بتوانێت بێوچان پیاده‌ی بكات، به‌ جۆرێك كه‌ جه‌لاد و قوربانی به‌ شێوه‌یه‌كی جاویدان له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتردا جێ بگرن و به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌هره‌مه‌ند له‌ خه‌سڵه‌تی خودایی جاویدانه‌گی یه‌كتری ببینن.»[19] بۆ مرۆڤی سادیی، قوربانی، به‌ خودی خود، بوونی نییه‌ و یه‌ك بوونه‌وه‌ری جیاواز و تاكانه‌ نییه‌، به‌ڵكه‌ توخمێكی ساده‌یه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌زنی ئیرۆتیكیدا چه‌ندین جار شیاوی جێگرتنه‌وه‌ و گۆڕینه‌: «هیچ شتێك وه‌ك ژماره‌ی زۆری بوونه‌وه‌ره‌كان من سه‌رگه‌رم ناكات و نامخاته‌ هه‌یه‌جانه‌وه‌.»[20] مه‌رگ و هه‌ستیارێتی، به‌ ڕوانگه‌ی باتای، دوو دۆخی جیانه‌كراوه‌ن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ره‌و ئه‌ویتر له‌ جووڵه‌دان: یه‌ك مرۆڤ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ ئاژه‌ڵێك كه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێگه‌ی مه‌رگ ئاگایی په‌یدا كردووه‌. ئه‌م ئاگاییه‌ هه‌مان به‌ڵگه‌یه‌كه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی داهێنانی تابۆكانه‌وه‌ خۆی جیا بكاته‌وه‌ له‌ ئاژه‌ڵێتیی؛ ئه‌ڵبه‌ته‌ به‌ ئاوارته‌كردنی توندوتیژیی مه‌رگ: باڵاترین ئۆرگازم مه‌رگه‌. دڵڕه‌قی، له‌ ئۆرگازمدا ته‌واو نابێت؛ و بریتییه‌ له‌ وزه‌یه‌ك كه‌ هێشتا شارستانییه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی ئاشكرای نه‌كردووه‌ و به‌م پێیه‌، دڵڕه‌قی، چاكه‌یه‌ و نه‌ك خراپه‌. مرۆڤی سادیی، مرۆڤه‌كان ڕه‌ت ده‌داته‌وه‌، و ئه‌م ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌، وه‌ك بلانشۆ ده‌ڵێت، به‌ هۆی چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتی باڵاوه‌ به‌دی دێت. مرۆڤی سادیی، به‌ وه‌همی خۆی، ده‌بێته‌ خودی ده‌سه‌ڵاتی باڵا و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌ مرۆڤه‌دا، ته‌واوی مرۆڤه‌كانی تر بێبه‌ها ده‌بن و هه‌ست به‌ نه‌بوونی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر خوادا. یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانی ساد ده‌ڵێت: «ئێمه‌ خوداین.» له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه،‌ به‌ باوه‌ڕی بلانشۆ، مرۆڤی سادیی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسیارێتییه‌كی سه‌رتر له‌ مرۆڤ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌م مرۆڤانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌مژانه‌ به‌خشرابووه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها. به‌ڵام، بۆ مرۆڤی سادیی، بوون له‌ شوێنی ده‌سه‌ڵاتی باڵادا، ته‌نها یه‌ك مانای هه‌یه‌: مرۆڤه‌كان وردوخاش ده‌كات و خوڵقاندن له‌ناو ده‌بات[21]. به‌ڵام، بۆ ساد، له‌ناوبردنی هه‌موو شتێك، له‌ناوبردنی دنیا نییه‌؛ چون دنیا نه‌ك ته‌نها جۆرێك سه‌لماندنی گه‌ردوونییه‌، به‌ڵكه‌ جۆرێك وێرانكردنی گشتگیریشه‌. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ته‌واوێتیی بوون و ته‌واوێتیی نه‌بوون، به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دنیا ئاشكرا ده‌كه‌ن[22]. پاڵه‌وانی ساد ده‌ڵێت: «من كارێك ده‌كه‌م كه‌ پێم خۆشه‌، جگه‌ له‌ چێژی خۆم هیچ شتێك ناناسم، و بۆ پاراستن و ده‌ستگه‌یشتن به‌ چێژ، ئه‌وانیتر ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌م و ده‌كوژم.»[23]
هه‌ستی مرۆڤی سادیی، نه‌ك به‌هۆی جوانیی یه‌ك ژنه‌وه‌، به‌ڵكه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر‌ ژن ده‌یكات، ده‌ورووژێت.
مرۆڤی سادیی، هیچ كاره‌سات و خراپه‌یه‌كی تووش نایێت، چون خۆی بووه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها؛ و مرۆڤی هه‌موو جۆره‌ ئیرۆتیزم، هه‌یه‌جان و هه‌ستێكی سه‌رپه‌ڕه‌ و له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ چێژ ده‌بینێت. هه‌رچی زیاتر كرده‌ی مرۆڤی سادیی شایسته‌ی سزادان بێت، به‌های تاوان زیاتر ده‌بێت. ویژدانی مرۆڤی سادیی هه‌میشه‌ به‌ په‌شیمانی چالاك ده‌بێت. له‌ ڕاستیدا، په‌شیمانی، وزه‌ی تاوانی مرۆڤی سادیی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. په‌شیمانی خۆی یه‌ك ڕووبه‌ری چێژه‌. ئه‌و شته‌ی كه‌ ئه‌و بۆ تاوان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، خراپه‌یه‌؛ كه‌وتنه‌شوێن خراپه‌ بۆ فراوانكردنی سنووری چێژی ئه‌م مرۆڤه‌ زه‌روورییه‌: «ئه‌وه‌ی كه‌ گیانمان پێ ده‌به‌خشێت، ئۆبژه‌ی مرۆڤی سادیی نییه‌، به‌ڵكه‌ ئایدیای خراپه‌یه‌.»[24] سه‌ره‌نجام، ئۆبژه‌ی مرۆڤی سادیی هیچ چێژێك وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامی خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌تری لێ بكه‌وێته‌وه‌. به‌پێی وه‌سفی ساد، ویژدانی نائه‌خلاقیی مرۆڤی سادیی، نه‌ك ته‌نها ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر ئاته‌ئیزم، به‌ڵكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شیكاریی خراپه‌دا، شیكاریی خراپه‌ ته‌نها له‌به‌ر خودی خراپه‌. هه‌ستی مرۆڤی سادیی، نه‌ك به‌هۆی جوانیی یه‌ك ژنه‌وه‌، به‌ڵكه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر‌ ژن ده‌یكات، ده‌ورووژێت. كۆتایی مرۆڤی سادیی، چێژه‌؛ و له‌ چێژدا هیچ جۆره‌ نهێنییه‌ك ناهێڵێته‌وه‌. مرۆڤی سادیی، له‌ بنچینه‌دا حورمه‌تی نهێنی له‌كه‌دار ده‌كات. له‌ ساتی ئۆرگازمدا، خودی سادیی[20]، نائومێدانه‌ به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت كه‌ ببێته‌ شتێك به‌ده‌ر له‌ خۆی؛ به‌ڵام ناتوانێت و سه‌ره‌نجام، دنیا له‌گه‌ڵ خۆیدا زیندانی ده‌كات. ئه‌م خوده‌ سادییه‌ كه‌ سته‌مكارێكه‌ له‌ زیندانه‌كه‌یدا، ناتوانێت به‌رگه‌ی چێژ له‌ كه‌سێكی تردا بگرێت. ته‌واوی ئایدیاكانی ساد به‌ ده‌وری شتێكدا ده‌سووڕێنه‌وه‌: درووستكردنی یه‌ك بۆشایی ئه‌خلاقیی ڕه‌ها، بۆشاییه‌ك كه‌ خودی ساد دواتر به‌ ئاگایی غروورئاسای پڕی ده‌كاته‌وه‌.
مرۆڤی سادیی، گورگی دۆخی سروشتیی هۆبز نییه‌؛ له‌ دۆخی سروشتیی هۆبزدا، به‌ره‌وڕووی غیابی خودا ده‌بینه‌وه‌. غیابی خودا، ئه‌گه‌رێك نابه‌خشێته‌ مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت؛ واته‌، له‌ دۆخی نه‌بوونی خودادا، هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ ئه‌نجامدانی هیچ كارێك بوونی نییه‌. مرۆڤ پاش پێكهێنانی «لیڤیاتان» یا ده‌وڵه‌ت، تێده‌گات كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌بوو له‌ دۆخی سروشتیدا به‌ ده‌ست یه‌كێك له‌ مرۆڤه‌كان بكوژرایه‌. ئه‌مه‌ به‌م مانایه‌یه‌ كه‌ مه‌رگ، له‌ دۆخی سروشتیی هۆبزییدا، ئه‌گه‌رێكه‌ كه‌ پاش پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ دۆخی پێش-ده‌وڵه‌ت. به‌م پێیه‌، نه‌ مرۆڤی سادیی گورگی دۆخی سروشتیی هۆبزه‌ و نه‌ جیهانی سادیی جیهانی سروشتییه‌. له‌ دۆخی سروشتیدا، له‌ غیابی خوادا، ته‌نانه‌ت شته‌كان بوونیان نییه‌؛ ماف شتێكه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ جیهانی پاش «په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی»یه‌وه‌. له‌ دۆخی سروشتیی هۆبزدا، ته‌نها یه‌ك شت ئاماده‌یه‌: ئه‌گه‌ری هه‌میشه‌ كوژرانی تاك له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه‌. مرۆڤی سادیی، حاكمی ده‌ره‌وه‌ی یاسا نییه‌؛ ئه‌و ناتوانێت حاكمی «دۆخی ئاوارته» بێت. له‌ دۆخی ئاوارته‌ی شمیت[21]دا، حاكم له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاساوه‌ نییه‌؛ ئه‌و خودی یاسایه‌. حاكم بڕیار نادات، به‌ڵكه‌ كه‌سێك كه‌ بڕیار ده‌دات حاكمه‌. له‌ ڕاستیدا، حاكمی دۆخی ئاوارته‌، به‌ هه‌ڵپه‌ساردن و نه‌ك به‌ سه‌رترچوون له‌ یاسا، ده‌بێته‌ خودی یاسا. ئه‌و ده‌ره‌وه‌ی یاسا نییه‌، به‌ڵكه‌ خودی یاسایه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ مرۆڤی سادیی تاوانكاره‌ و به‌ئاگایه‌ له‌م دۆخه‌ی خۆی. مرۆڤی سادیی له‌ناو یه‌ك دۆخدا، یه‌ك سیسته‌می نه‌ریتی، سیسته‌می یاسا ده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا ئایینییه‌كاندا جێی گرتووه‌، و هه‌موو ئه‌م یاسایانه‌ به ‌باشی ده‌ناسێت و به‌ره‌نگاریان ده‌كات. كه‌واته‌، مرۆڤی سادیی مرۆڤێك نییه‌ له‌ دۆخی سروشتیدا كه‌ ته‌نها به‌ره‌وڕووی مه‌رگ ببێته‌وه‌، به‌ڵكه‌ مرۆڤێكه‌ له‌ چه‌قی لیڤیاتان یان ده‌وڵه‌تدا كه‌ ڕووبه‌ڕووی سته‌مێكی فره‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و سه‌مپتۆمی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌؛ درزێك له‌ شتێكدا كه‌ ڕێكی به‌ ژیان ده‌به‌خشێت. دۆخی ئاوارته‌ نه‌ بۆ شمیت و نه‌ بۆ ئاگامبێن و نه‌ له‌ هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تردا، سه‌رترچوون نییه‌ له‌ یاسا‌؛ به‌ڵكه‌ هه‌ڵپه‌ساردنی یاسایه‌. له‌ دۆخی ئاوارته‌دا حاكم، كه‌سێك كه‌ بڕیار ده‌دات، له‌ یاسا سه‌رتر ناچێت؛ چونكه‌ یاسا پێشوه‌خت هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ و، ئه‌مه‌ تاكه‌ به‌ڵگه‌یه‌كه‌ كه‌ حاكم له‌به‌ر بڕیاره‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت. له‌ ڕاستیدا، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حاكم كه‌ سه‌رتره‌ له‌ یاسا، به‌ڵكه‌ هه‌ڵپه‌ساردنی یاسایه‌ كه‌ هه‌موو كارێك به‌ ڕێپێدراو هه‌ژمار ده‌كات. به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی سادیی، زیاتر له‌ هه‌ر تاكێك له‌ناو ده‌وڵه‌تدا جێ ده‌گرێت؛ زیاتر له‌ هه‌ر كه‌سێك بووه‌ به‌ شت؛ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و ده‌یه‌وێت ببێته‌ خودی لیڤیاتان: «به‌ڵێ، تاكه‌ مافی من هه‌میشه‌ مافی ده‌سه‌ڵاته‌.» هه‌موو تاوانێك، بۆ مرۆڤی سادیی، كارێكی هیگڵییه‌؛ «به‌ش»ێك كه‌ له‌ سنووری «گشت» سه‌رتر ده‌چێت؛ ڕه‌تدانه‌وه‌ی ڕه‌های ته‌واوێتی؛ به‌شێك كه‌ هێشتا نه‌بووه‌ به‌ كه‌س. سوژه‌ وه‌فاداره‌ بۆ ئاره‌زوویه‌ك كه‌ تاكێتییه‌كه‌ی نه‌ك له‌ شوێنێكدا كه‌ له‌ ته‌واوێتیدا داگیری ده‌كات، به‌ڵكه‌ له‌ سه‌رترچوون له‌ ته‌واوێتی ده‌یبینێت. سوژه‌ وه‌فاداره‌ بۆ سه‌مپتۆمێك كه‌ تاكێتییه‌كه‌ی له‌ ئاشكراكردنی پارادۆكسه‌كان، له‌ درزی فانتازیا و له‌ ته‌واوێتیی حاكمدا بۆی ده‌گه‌ڕێت.
پۆرترێتی فانتازی مارکیز دۆ ساد
به‌پێی ئه‌م ڕاڤه‌یه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌م پرسیاره‌: ئایا له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا توندوتیژی یاسا دروست ده‌كات؟ له‌ ڕاستیدا، به‌پێی ڕاڤه‌ و خوێندنه‌وه‌ی بلانشۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ نه‌رێیه‌. له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا، ئه‌وه‌ توندوتیژی نییه‌ كه‌ یاسا داده‌مه‌زرێنێت به‌ڵكه‌ توندوتیژی خودی یاسایه‌. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، یاسا توندوتیژییه‌ و له‌ جیهانی ده‌وڵه‌ته‌ مۆدێرنه‌كاندا ده‌بێت بگوترێت توندووتیژی یاسایه‌. له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا، توندوتیژی كرده‌یه‌كی سروشتی نییه‌، به‌ڵكه له‌ ڕاستیدا هه‌وڵێكه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرسه‌كان بۆ (دۆخی سروشتی)یان. مرۆڤی سادیی ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ شته‌كان توندوتیژی ده‌نوێنێت؛ بۆ ئه‌و، تاكێك كه‌ نه‌خێر به‌ به‌های یه‌ك پرسی ده‌ره‌كی و ئاره‌زووی خۆی ده‌ڵێت، له‌ سنووری مرۆڤه‌كان ده‌چێته‌‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌بێته‌ شت. مرۆڤێك ده‌توانێت له‌ شتێتی ڕزگاری بێت كه‌ به‌ڵێ به‌ ئاره‌زوو، ده‌سه‌ڵات و تاكێتیی خۆی بڵێت. ته‌نها تاوان ده‌توانێت مرۆڤی به‌شتبوو بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ پێگه‌ مرۆییه‌كه‌ی؛ و تاوان، له‌ بنچینه‌دا، شه‌ڕانگێزیی پاداشتی مرۆڤی سادییه‌. هه‌ر كرده‌یه‌كی تاوانكارانه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤی سادییه‌وه‌، ڕاگه‌یاندنی وه‌فادارییه‌ بۆ به‌ها شۆڕشگێڕییه‌كان كه‌ له‌ عه‌قڵی ڕۆشنگه‌رییه‌وه‌ هاتوون.
پۆرترێتی مارکیز دۆ ساد لە زینداندا
ساد پاڵه‌وانه‌كانی ناو ده‌نێت «لیبێرتین-Libertine»؛ لیبێرتین به‌ كه‌سێك ده‌گوترێت كه‌ هیچ سنوورێك بۆ ئاره‌زوو دانانێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌، به‌ ڕوانگه‌ی ساد، ئازادی واته‌ سه‌رپێچی له‌ یاسا و سه‌رترچوون له‌ سنووره‌كان. لیبێرتین، له‌ چێژدۆستی یا له‌ دۆزینه‌وه‌ی چێژدا، به‌ وردبیینییه‌كی ته‌واوه‌وه‌، ده‌یه‌وێت ڕه‌گه‌زی ژن بشارێته‌وه‌. ئه‌م شاردنه‌وه‌یه‌، له‌ سێ لایه‌نه‌وه‌ گرنگه‌. یه‌كه‌م؛ بۆ لیبێرتین ئه‌م كاره‌ وه‌ك لاساییه‌كی گاڵته‌جاڕ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌خلاق پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌؛ لیبێرتین سوود له‌ هه‌مان ئه‌و ڕسته‌یه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ پیاوانی ئایینی به‌كاری ده‌هێنن: «خانمه‌كان، زێتان داپۆشن!». ئه‌مه‌ هه‌مان ڕسته‌یه‌كه‌ ژێرناندی ده‌مارگیر به‌ ژۆستین و دۆرۆته‌ی ده‌ڵێت. به‌ هه‌مان ئاواز تارتۆڤ به‌ دۆرین ده‌ڵێت: «سنگت به‌ شێوه‌یه‌ك دابپۆشه‌ كه‌ من نه‌توانم بیبینم.» لێره‌دا، وه‌ك ده‌بینین هه‌مان مانا هه‌یه‌، به‌ڵام  به‌ دوو ئامانجی جیاواز؛ بۆ پیاوی ئایینی، داوێنپاكیی ڕیاكارانه‌ و بۆ لیبێرتین، پۆرنۆگرافی بێ­سنوور.­ دووه‌م؛ ژن پارچه‌ پارچه و وردوخاش‌ كراوه‌؛ ده‌یبه‌ستن، ده‌یپێچنه‌وه‌، ڕواڵه‌تی ده‌گۆڕن، ده‌یشارنه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هیچ یه‌ك له‌ ڕاكێشه‌رییه‌كانی پێشووی (به‌ژن، سنگ، ڕه‌گه‌ز) نامێنێته‌وه‌؛ یه‌ك چه‌شن بووكه‌ڵه‌ی نه‌شته‌ركراو و به‌كارهێنراو به‌رهه‌م ده‌هێنن، جه‌سته‌یه‌ك كه‌ پێشه‌وه‌ی نییه‌ (جۆرێك تۆقاندن و سووكایه‌تیی پێكهاته‌یی)، برینپێچییه‌كی هیولائاسا، یه‌ك «شت». سێیه‌م؛ لیبێرتین له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانی داپۆشرانی ژنه‌وه‌، دژایه‌تیی دژه‌ئه‌خلاقگه‌رایی باو ده‌كات. لیبێرتین دژی ئه‌و پۆرنۆگرافییه‌ كار ده‌كات كه‌ له‌ ڕووتكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ژندا ئازایه‌تی و بێ­په‌رواییه‌كی سه‌رسه‌خت دروست ده‌كات. ئه‌خلاقی لیبێرتینی له‌سه‌ر له‌ناوبردن دانه‌مه‌زراوه‌، به‌ڵكه‌ له‌سه‌ر گومڕاكردن وه‌ستاوه‌؛ ئه‌م ئه‌خلاقه‌ ئۆبژه‌، وشه‌ و ئه‌ندامی جه‌سته‌ له‌ كاركرده‌ باوه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌بات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ به‌دی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سیسته‌می لیبێرتینی به‌ به‌های له‌ده‌ستچوونی ئه‌خلاقی باو درێخی بكات، مانا ده‌بێت پێداگری بكات، ژن ده‌بێت به‌ شوێن نواندنه‌وه‌ی یه‌ك فه‌زای جێگره‌وه‌ بێت، فه‌زایه‌ك كه‌ به‌هره‌مه‌ند بێت له‌ دوو شوێن كه‌ لیبێرتین، وه‌ك زمانناسێك كه‌ ڕێز بۆ نیشانه‌ داده‌نێت، نیشانه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ شوێنه‌كان دابنێت و ئه‌ویتریش بێ كاریگه‌ر بكات. به‌م پێیه‌، لیبێرتین به‌ شاردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ژن و له‌ هه‌مان كاتدا به‌ ڕووتكردنه‌وه‌ی كه‌فه‌ڵی، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژن ده‌گۆڕێت بۆ یه‌ك كوڕ و؛ له‌ ژندا به‌دوای شتێكدا ده‌گه‌ڕێت كه‌ ژن نییه‌؛ به‌ڵام تێدابردنی وه‌سوه‌سه‌ئاسای جیاوازی، له‌ فێڵێك زیاتر نییه‌. ژنێك كه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ ڕه‌گه‌ز، یه‌ك ئه‌ویتری ژن (واته‌ كوڕ) نییه‌؛ له‌ناو ئۆبژه‌كانی پۆرنۆگرافی بێ­سنووردا، ژن به‌ جیاواز ده‌مێنێته‌وه‌. درووست له‌م شوێنه‌دایه‌ كه‌ پرۆسه‌ی جێگرتنه‌وه‌ كار ده‌كات، ته‌نها ژنه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی دوو پانتایی بۆ تێبردن به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌دات. لیبێرتین به‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌م پانتاییانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا، له‌ هه‌رێمی هه‌مان جه‌سته‌دا، مانایه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت و په‌سه‌ند ده‌كات: سه‌رپێچی. چون جه‌سته‌ی كوڕ هیچ ئه‌گه‌رێك نابه‌خشێته‌ لیبێرتین تاوه‌كو قسه‌ له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی پانتاییه‌كان بكات (چون جه‌سته‌ی ته‌نها یه‌ك پانتایی پێشكه‌ش ده‌كات)، قه‌ده‌غه‌یی كوڕ له‌ جه‌سته‌ی ژن كه‌متره‌، سه‌ره‌نجام به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوتر، كه‌متر سه‌رنج بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت[25].
له‌ یاسای ئه‌خلاقیدا، ته‌نها شتێك غیابی هه‌یه‌: چێژ. بۆ لیبێرتین، ئازادی و دادپه‌روه‌ری ڕه‌مزی چێژن؛ له‌ كوێدا چێژ هه‌بێت، ئازادی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه‌.
لیبێرتین، له‌ بنه‌ڕه‌تدا دژه‌نه‌ریته‌ و ده‌یه‌وێت «پرسی موقه‌ده‌س» بگۆڕێت بۆ پرسی ئاسایی. ئامانجی لیبێرتین‌ بریتییه‌‌ له‌ گۆڕینی «پرسی قه‌ده‌غه» بۆ «پرسی ڕیپێدراو». له‌ یاسای پیاوی ئایینیدا یا له‌ یاسای ئه‌خلاقیی كۆمه‌ڵگه‌دا، زێ و چووك قه‌ده‌غه‌یه‌ و جه‌سته‌ به‌ داپۆشران سنووردار كراوه‌. هیچ شتێك ناتوانێت سته‌می ئه‌خلاق كۆنترۆڵ بكات، و له‌ بنچینه‌دا كه‌سێك جڵه‌وگری ئه‌م یاسایه‌ ئه‌خلاقییه‌ نییه‌. یاسای ئه‌خلاقی، سه‌رتر له «من»ـی مرۆیی ده‌جووڵێت، هه‌میشه‌ و له‌ ساتی فه‌رماندایه‌. له‌ ڕاستیدا، ئه‌م یاسا ئه‌خلاقییه‌ نه‌ك خزمه‌ت به‌ لیبێرتین ناكات، به‌ڵكه‌ به‌رده‌وام سه‌ركوتی ده‌كات. ته‌نها به‌ ده‌ركه‌وتنی لیبێرتینه‌ كه‌ یاسای ئه‌خلاقی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ئه‌خلاقی مرۆیی به‌رهه‌م دێت. بێگومان ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی زێ و چووك ده‌توانێت یاسای ئه‌خلاقی یا ئه‌خلاقی پیاوی ئایینی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. نیچه‌ قسه‌ له‌سه‌ر مرۆڤی باڵا ده‌كات و ساد (ڕابه‌ری نیچه‌) له‌سه‌ر لیبێرتین. له‌ ڕاستیدا، مرۆڤی باڵای نیچه‌ هه‌مان لیبێرتینی سادییه‌. لیبێرتین واته‌ ئازادی، ئازادیی جه‌سته‌دۆستی و جه‌سته‌گه‌رایی شۆڕش. ئێمه‌ چ شتێك ده‌رباره‌ی «عه‌قڵ»ـی ساد ده‌زانین؟ چۆن ده‌توانین لیبێرتینی سادیی پێناسه‌ بكه‌ین؟ له‌ بنچینه‌دا چۆن ده‌توانین لیبێرتینی ساد ڕاڤه‌ بكه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ تێگه‌یشتنێكمان بۆ مرۆڤی باڵای نیچه‌ هه‌بێت؟ ته‌واوی ئه‌م چه‌مكانه‌ له‌ جۆرێك «پۆرن»دا ڕوو ده‌ده‌ن. ئێمه‌ هه‌ندێكجار به‌ره‌وڕووی ئه‌ندێشه‌ی پۆرن ده‌بینه‌وه‌ و هه‌ندێكجار، له‌گه‌ڵ خودی پۆرن و هه‌ندێكجاریش له‌گه‌ڵ جه‌سته‌گه‌رایی، هه‌مان جه‌سته‌گه‌رایی كه‌ له‌ پشت ئه‌ندێشه‌وه‌ شاراوه‌ته‌وه‌. وشه‌ چۆن ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی سه‌ماوه‌ خۆی ڕووت بكاته‌وه‌؟ پۆرن لێره‌دا به‌ مانای ئاشكرابوون، ده‌ركه‌وتن، خۆمانیفێست كردن و دواجار به‌ مانای دژی ڕیاكاری و داپۆشران و خۆشاردنه‌وه‌یه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و سه‌رپێچییه‌یه‌ كه‌ ساد له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا بۆ یه‌كه‌مین جار تیۆریزه‌ی كرد. سه‌رپێچی له‌ دوالیزمی ڕیاساز! ڕیاكاری له‌ دوالیزمی چاكه‌ و خراپه‌وه‌ هاتووه‌، لایه‌نێكی ڕیا چاكه‌یه‌ و ئه‌ویتری خراپه‌. لیبێرتین، به‌ داماڵینی ڕیاكاری، وشه‌كانیش ڕووت ده‌كاته‌وه‌ و له‌ ڕاستیدا، له‌ ڕیا پاكیان ده‌كاته‌وه‌. چه‌كی یه‌ك لیبێرتین چووك یا زێیه‌تی[22]. چووك چه‌كێكه‌ دژ به‌ ڕیاكاری. چركه‌ساتی ده‌ركه‌وتنی چووكی لیبێرتین، چركه‌ساتی هه‌ڵپه‌ساردنی یاسای ئه‌خلاقییه‌ و به‌م پێیه‌، بوونی خودی ئه‌خلاقگەراش یا پیاوی ئایینی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت. جه‌نگی ڕاسته‌قینه‌، جه‌نگی نێوان خراپه‌ و چاكه‌ نییه‌، به‌ڵكه‌ شه‌ڕانگێزیی تاك و شه‌ڕانگێزیی سیسته‌مه‌. به‌ ڕوانگه‌ی ساد، كێشه‌ سه‌ركه‌وتنی چاكه‌ نییه‌ به‌سه‌ر خراپه‌دا. خراپه‌ یاخود شه‌ڕانگێزی به‌شێكه‌ له‌ بوونی مرۆڤ. داڕووخانی مرۆڤ ئه‌و كاته‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ تاوان داوه‌ریكردن بێت. به‌ وته‌ی ساد، «له‌ یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی تاوانكاردا، تاك ده‌بێت ببێته‌ تاوانكار.» تاوان، به‌هه‌رحاڵ، ته‌نها یه‌ك سیاسه‌تی لیبێرتینه‌، سیاسه‌تێك بۆ ئازادیی مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه‌ وانه‌یه‌كه‌ كه‌ كتێبی فه‌لسه‌فه‌ له‌ ژووری خه‌ودا(1795) پێشكه‌شی ده‌كات. ئه‌م كتێبه‌ له‌ ڕاستیدا جاڕنامه‌یه‌كه‌ كه‌ زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی تا سه‌ده‌كانی دواتر درێژ ده‌بێته‌وه‌: ئه‌ی شه‌هوه‌تڕانانی جیهان یه‌كگرن. كه‌واته‌، پێویسته‌ لیبێرتین، به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك، په‌یوه‌ست بێت به‌ خراپه‌وه‌. هه‌ستانی لیبێرتین دژ به‌ یاسا نه‌ریتییه‌كان، یاسا ئه‌خلاقییه‌كان، یاسا ده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا ئایینییه‌كان، هه‌ستانێكه‌ ته‌نها له‌پێناو خودی هه‌ستاندا و؛ ته‌نها یه‌ك چه‌ك وه‌ك نه‌خێری گه‌وره‌ به‌كار ده‌خات: چووك. بێگومان ئه‌م هه‌ستانه‌، حزووری یه‌ك لیبێرتین، لیبێرتینێك كه‌ ڕه‌مزی چێژه‌، نمایش ده‌كات. له‌ یاسای ئه‌خلاقیدا، ته‌نها شتێك غیابی هه‌یه‌: چێژ. بۆ لیبێرتین، ئازادی و دادپه‌روه‌ری ڕه‌مزی چێژن؛ له‌ كوێدا چێژ هه‌بێت، ئازادی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه‌. شتێك كه‌ بۆ یاسای ئه‌خلاقی چێژ بێت، لیبێرتین ته‌واوی جیهانی یاسای ئه‌خلاقی ده‌گۆڕێت بۆ چێژ. چێژ، هه‌ڵپه‌ساردنی یاسا و ئه‌خلاقه‌. چێژ: ساتی ڕووتبوونه‌وه‌ی هه‌موو شتێك؛ ساتی كه‌وتنی ده‌مامكی ڕیاكاریی یاسای ئه‌خلاق. ساتی چێژبردن، ‌ساتی به‌رهه‌مهێنانی «چه‌شنی مرۆڤ» نییه‌، به‌ڵكه‌ ‌ساتی جه‌نگكردنه‌ دژ به‌ ڕیاكاریی دوالیزمی خراپه‌ و چاكه‌. لیبێرتین، به‌ چالاكیی چووك، ئۆرگازمی فیكریی پیاده‌ ده‌كات. چالاكیی سیاسیی چووك، سێكسی فه‌لسه‌فییه‌. له‌ ڕاستیدا، په‌یامبه‌ری جه‌سته‌گه‌رایی و فیمینیزم، ماركی ساده‌؛ و هێلین سیكسۆ[23] و ژولیا كریستیڤا[24]، به‌رهه‌می ئه‌ندێشه‌ی سادن.
نووسین ئه‌گه‌ر چێژ به‌رهه‌م نه‌هێنێت هیچ نییه‌؛ نووسین سێكسه‌ له‌گه‌ڵ كاغه‌زدا كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌نگێك هه‌بێت- تۆ یا ئه‌وێك له‌كاردا بێت- یه‌ك سێكسی دوولایه‌نه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هیچ به‌رده‌نگێك نه‌بێت- یا به‌ ڕاناوی یه‌كه‌م كه‌س بنووسرێت- جگه‌ له‌ یه‌ك ده‌ستپه‌ڕ هیچ نییه‌. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، نووسینی فره‌ده‌نگ و دیالۆگ­ئاسا، سێكسی نووسه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ویتری خوێنه‌ردا و نووسینی سوژه‌ته‌وه‌ر، ده‌ستپه‌ڕی نووسه‌ره‌. هێلین ده‌ڵێت: «خانمه‌كان سه‌باره‌ت به‌ زێ­تان بنووسن.» نووسین، هاوڕێبوونه‌ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌دا و به‌ یه‌ك مانا، نووسین، جه‌سته‌نووسینه‌[25]: جه‌سته‌ی زیاتر… نووسراوی زیاتر… جه‌سته‌، سنوورێك ده‌نوێنێته‌وه‌ كه‌ تیپه‌ڕاندنی مه‌حاڵه‌. نووسه‌ر ناتوانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆیه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی «من»ـی خۆیه‌وه‌ بنووسێت. وشه‌، له‌ جه‌سته‌وه‌ دێت و ته‌نانه‌ت «جه‌سته»ـی نووسین، خۆی شتێكه‌ له‌ جه‌سته‌. ڕه‌نگه‌، جه‌سته‌ و «من»ـی نووسه‌ر، له‌ نووسیندا به‌یه‌ك بگه‌ن و ببنه‌ به‌رهه‌م. پارچه‌بوونی جه‌سته‌ و خوێنڕێژی، نمایشی­ترین سیمای جه‌سته‌یه‌. نمایشكردنی جه‌سته‌، بۆ ساد، ئومێدی ده‌ستگه‌یشتنه‌ به‌ خود و بۆ ئه‌وه‌ی خود ببینێت، ده‌بێت خۆی ببینرێت و؛ كاتێك كه‌ ئۆبژه‌ی چێژ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات، خۆی ده‌بێته‌ ئۆبژه‌یه‌كی بینراو. هیچ تاوانێك ناتوانێت سروشتی شه‌هوه‌تگه‌رای ساد تێر بكات؛ ئه‌مه‌ ئه‌ده‌بیات، یا نووسین بوو، كه‌ توانیی ئه‌م شه‌هوه‌ته‌ دابمركێنێته‌وه‌. ساد ده‌ڵێت: «تاوانێكی ئه‌خلاقی تاقی بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌ نووسین به‌دی دێت.»[26] په‌یوه‌ندیی سێكسی هاوشێوه‌ی گه‌ڕانێكی خه‌یاڵییه‌، ڕێگه‌یه‌كی تر بۆ بردنی نووسه‌ر بۆ ئه‌ودیوی جیهان و به‌ره‌و ئایدیاڵی خوازراو، یا هه‌مان پرسی ڕه‌ها.
موریس بلانشۆ ڕەخنەگر و فەیلەسوفی فەڕەنسی
به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی ساد، هه‌وڵێكی ناڕوونه‌‌ بۆ پێشبردنی تاوان تا ئاستێك كه‌ گوناهی ئه‌و پاك بكاته‌وه‌. هیچ كه‌سێك به‌ ئه‌ندازه‌ی ساد جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌یاڵ و گوناهـ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و؛ هه‌ندێكجار بینینێكی سه‌رسوڕهێنه‌رمان پێ ده‌به‌خشێت ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئاره‌زووی سێكسی له‌گه‌ڵ «بوون»دا. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م پرسه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر بخه‌ینه‌ ڕوو، ده‌بێت بڵێین كه‌ سادیزم، قڵپكراوه‌ی دیالێكتیكی هیگڵیی نێوان-سوبێكتیڤیته‌یه [intersubjectivity]‌ و تێیدا ناسین له‌ ڕێگه‌ی باڵاده‌ستیی سێكسییه‌وه‌ ده‌سه‌پێنرێت و تێیدا هاوشوناسی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا له‌ ڕێگه‌ی بێنرخكردنی ئه‌ویتره‌وه‌ به‌ ده‌ست دێت. لێره‌دا ئه‌ده‌بیات ده‌بێته‌ یه‌ك باخۆسی حاكمییه‌تی[26] ڕه‌ها و نووسین ده‌بێته‌ یه‌ك ده‌ستپه‌ڕی تاكی، ده‌ستپه‌ڕێك كه‌ واقیعییه‌ت ڕه‌ت ده‌داته‌وه‌ و واقیعییه‌تێكی خه‌یاڵی ده‌خاته‌ شوێنی. قڵپكردنه‌وه‌ی نێوان-سوبێكتیڤیته‌ له‌ ته‌نیاییدا و وه‌ك ته‌نیایی ڕوو ده‌دات. له‌ ڕاستیدا ساد پاش زیندانی بوون ده‌ست به‌ نووسین ده‌كات، كاتێك كه‌ چیژه‌ سێكسییه‌كانی چێژی تاكی­ن و؛ له‌ زینداندا نووسین- وه‌ك حاڵه‌تی ڕۆسۆ و، دانپێدانه‌ره‌كانی ده‌ستپه‌ڕ- شوێنی نه‌مانی واقیعییه‌ت ده‌گرێته‌وه‌‌. لێره‌دا ده‌كرێت خانمی گوڵه‌كانی ژان ژینێ و وه‌سفكردنه‌كه‌ی سارته‌ر بۆ ئه‌م به‌ر‌هه‌مه‌ وه‌ك «حه‌ماسه‌ی ده‌ستپه‌ڕ[27]» به‌بیر بهێنینه‌وه‌. بێگومان هه‌م ساد و هه‌م ژینێ، خه‌ونی یه‌ك فه‌نتازیای توندوتیژیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ سه‌رسوڕمانێكی زۆره‌وه‌، به‌ قووڵی دژه‌ژنه‌ و، چه‌قه‌كه‌ی بریتییه‌ له دیمه‌نی‌ تێبردنی كۆمی [anal]، چ ئاره‌زوو بۆ تێبردن بێت (ساد) و چ ئاره‌زوو بۆ تێبران بێت (ژینێ)، دیمه‌نێك كه‌ له‌ ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ ناكۆتاكان و پێڕستكردنی ماندووكه‌ری ڕه‌فتاره‌ سێكسییه‌كانه‌وه‌ خۆی بێنرخ ده‌كات[27]. ساد ده‌ڵێت: «من چه‌ندین جار پێم گوتویت: تاكه‌ ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌ دڵی ژنان، ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌، دڵنیا نیم له‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر.»
ڕۆحی ڕاسته‌قینه‌ی خودی سادیی، چووكته‌وه‌ریی و نكۆڵیكردنی به‌رده‌وامه‌. ئه‌م نكۆڵیكردنه‌ هه‌میشه‌ییه‌، ته‌نانه‌ت وا له‌و خوده‌ سادییه‌ ده‌كات كه‌ نكۆڵی له‌ خۆشی بكات.
وێناكردن یا «وێنه‌سازیی تاوان» له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا، ئێجگار بێ وێنه‌یه‌؛ ساد یه‌كێكه‌ له‌و یه‌كه‌مین بیرمه‌ندانه‌ی ڕۆژئاوا كه‌ په‌یوه‌ندیی سێكس و توندووتیژی، به‌ شێوه‌یه‌كی ئێجگار قووڵ و ڕاچڵه‌كێن وێنا ده‌كات. مه‌ودای نێوان توندووتیژی و سێكس، مه‌ودای نێوان بۆنی ئۆرگازم و بۆنی خوێن نییه‌. قامچییه‌ك كه‌ له‌ جه‌سته‌ی كۆیله‌ی میسری ده‌درێت و ناچار به‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌كات، هه‌مان قامچییه‌كه‌ كه‌ له‌ گه‌ردنی ژنی ڕووت له‌سه‌ر پێخه‌فی خه‌و ده‌درێت و ناچار به‌ ئۆرگازمی ده‌كات. به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ڕیشه‌ی ئازادی و كۆیله‌یی مرۆڤ له‌ یه‌ك ئاخێزگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن: ئاره‌زووی جه‌سته‌یی-سێكسی[28]. وێنه‌سازیی تاوان له‌م ڕوانگه‌دا، هه‌ستی داپۆشراو و ناوه‌كیی مرۆڤ هه‌ڵده‌كۆلێت، چون ته‌واوی هێزه‌كه‌ی له‌ سنووربه‌زاندندا به‌كار ده‌خات. ئه‌و ده‌لێت: «شادیی [مرۆڤ] نه‌ك له‌سه‌ر چێژ، به‌ڵكه‌ له‌سه‌ر خواستی ڕزگاربوون له‌و شته‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ ئاره‌زوو سنووردار ده‌كات.» به‌ ڕوانگه‌ی ساد، كاتێك كه‌ شه‌هوه‌ت هه‌یه‌ نابێت سنووردار بكرێت، به‌ڵكه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌بێت به‌كار بخرێت. چاكه‌ له‌ خۆیدا بریتییه‌ له‌ به‌گه‌ڕخستنی خراپه‌ و؛ خراپه‌، چاكه‌ بانگهێشت ده‌كات بۆ له‌ڕووداوه‌ستان و، شه‌یتان له‌ به‌رامبه‌ر خودادا ڕاده‌وه‌ستێت. ساد، به‌ ته‌واوی هێزه‌وه‌، نكۆڵی له‌ خودا ده‌كات و دواجار، خۆی به‌ قادری ڕه‌ها هاوتا ده‌كات. دیالێكتیكی سنووربه‌زاندن به‌ره‌و پنتی ناكۆتا پێش ده‌ڕوات. وه‌ك چۆن بلانشۆ ده‌ڵێت: «وێناكردنی خودایه‌كی دۆزه‌خی هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ وێستگه‌یه‌ك له‌ دیالێكتیكدا كه‌ به‌پێی ئه‌م وێستگه‌یه‌ مرۆڤی باڵای ساد، پاش نكۆڵیكردن له‌ مرۆڤ له‌ قاڵبی خوادا، ئه‌و كات پێش ده‌ڕوات تا ڕووبه‌ڕووی خودا ببێته‌وه‌ و به‌ ناوی سروشته‌وه‌ نكۆڵی له‌ خوداش ده‌كات تاوه‌كو، سه‌ره‌نجام نكۆڵی له‌ خودی سروشت­یش ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی هاوتاكردنییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ڕۆحی ڕه‌تدانه‌وه‌دا‌.»[28] له‌ ڕاستیدا، ڕۆحی ڕاسته‌قینه‌ی خودی سادیی، چووكته‌وه‌ریی [priapic] و نكۆڵیكردنی به‌رده‌وامه‌. ئه‌م نكۆڵیكردنه‌ هه‌میشه‌ییه‌، ته‌نانه‌ت وا له‌و خوده‌ سادییه‌ ده‌كات كه‌ نكۆڵی له‌ خۆشی بكات. ئاگایی ساد، كاتێك كه‌ بۆ باڵاترین ئاست سه‌رتر ده‌چێت، ده‌بێته‌ دژه‌ئاگایی، درووست وه‌ك چۆن ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و دژه‌ئه‌ده‌بیاته‌. ده‌روون و زمانی ساد، گیرۆده‌ له‌ قاوغی نه‌فره‌تدا، به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن تا له‌ فۆرمه‌كانی خۆیان ڕزگار بن و بچنه‌ ناو بێده‌نگییه‌كه‌وه‌ كه‌ هاوڕێژه‌ بێت له‌گه‌ڵ بینینی ترسناك. له‌ نووسراوی ساددا، هه‌میشه‌ پارادۆكسگه‌لێك هه‌ن‌؛ به‌ڵام ئه‌م پارادۆكسانه‌ زیاتر سنووردارییه‌كانی لۆجیك ئاشكرا ده‌كه‌ن تا سنووردارییه‌كانی واقیع.
ژاک لاکان(١٩٠١-١٩٨١) دەروونشیکار و فەیلەسوف
لاكان[29]، له‌ وتاره‌ ناوداره‌كه‌یدا به‌ ناونیشانی «كانت له‌گه‌ڵ ساد»دا، خوێندنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كتێبی ساد، واته‌ «فه‌لسه‌فه‌ له‌ ژووری خه‌و»دا، پێشكه‌ش ده‌كات. پرسیار ئه‌مه‌یه‌: له‌ چ پنتێكدا ساد و كانت به‌یه‌ك ده‌گه‌ن؟ سوژه‌ی ترانسێندێتاڵی و ئۆتۆنۆمی كانتی چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ مرۆڤی تاقانه‌ و سادییه‌وه‌ هه‌یه‌؟ سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ به‌بیر بهێنمه‌وه‌، وه‌ك له‌ په‌یوه‌ندیی پرسی «فه‌رمانی ڕه‌ها»ـی كانتی و شۆڕشدا خرایه‌ ڕوو،  كه‌: چاكه‌ی ڕه‌ها به‌ ئه‌ندازه‌ی خراپه‌ی ڕه‌ها مه‌ترسیداره‌. سوژه‌ی سه‌ربه‌خۆی كانت، به‌ په‌یڕه‌ویكردن له‌ ویستی ئه‌خلاقیی خۆی، یاسا داده‌نێت و؛ ئه‌م یاسایه‌ پاك كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ ئاره‌زوویه‌كی شه‌ڕانگێز. یاسای ئه‌خلاقیی كانتی، یاسایه‌كی گه‌ردوونییه‌ و به‌م پێیه‌، پێویستی به‌ توندوتیژییه‌ تا جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سادیش به‌ پشتبه‌ستن به‌ پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ، یا هه‌مان ئۆتۆنۆمیی كانتی، بنه‌ماكانی خۆی به‌پێی عه‌قڵی سادیی داده‌مه‌زرێنێت: به‌رابه‌ریی ڕه‌ها، به‌خته‌وه‌ریی مرۆیی، مافه‌ تاكییه‌كان، خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی، یاسای عه‌قڵیی مرۆیی به‌رامبه‌ر یاسای سته‌مكارانه‌ی كڵێسا، باڵاده‌ستیی مرۆڤ به‌سه‌ر سرووشتدا و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های مرۆڤ. كه‌واته، به‌ یه‌ك مانا،‌ ڕه‌هاگه‌رایی ئه‌خلاقیی كانتی هه‌مان ڕه‌هاگه‌رایی ئه‌خلاقیی سادییه‌؛ یا به‌ ده‌ربڕینی لاكان، سته‌مكاری ئه‌خلاقگه‌رای كانتی هه‌مان مرۆڤی دژه‌نۆرمی بێ ئه‌خلاقی سادییه[29]‌. به‌ باوه‌ڕی لاكان، سوژه‌ی سادیی، به‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی مه‌عشوقه‌ و‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌ویتر، خوازیاری گه‌یشتنه‌ به‌ پێگه‌ی سوژه‌ی ڕه‌ها و «ئه‌ویتری گه‌وره». سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، بۆ ساد، چێژ له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندیی جیهاندا هاوده‌قه‌. به‌م پێیه‌، یه‌ك فه‌رمانی ڕه‌ها له‌ بنچینه‌دا له‌ پێوه‌ند به‌ چێژی ڕه‌هاوه‌ ئاشكرا ده‌بێت.
ئادۆرنۆ و هۆركهایمه‌ر‌[30] ده‌ڵێن مرۆڤی سادیی به‌رهه‌می لۆجیكی ڕۆشنگه‌رییه‌، لۆجیكێك كه‌ ئه‌ویتر سه‌ركوت و په‌راوێز ده‌خات. به‌ڵام، ئایا ئه‌م ڕاڤه‌ لاكانییه‌ له‌گه‌ڵ ڕاڤه‌ی بلانشۆدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌؟ بلانشۆ شتێكی پێچه‌وانه‌ ده‌ڵێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیا نییه‌ كه‌ خودی ساد به‌ئاگا بووبێت له‌م پرسه‌. بلانشۆ ده‌ڵێت: ئاغای من بوون، به‌ مانای ئاغای ئه‌ویتر بوونه‌. كاتێك كه‌ سه‌ربه‌خۆیی من له‌ ئۆتۆنۆمیی منه‌وه‌ نایەت، به‌ڵكه‌ له‌ وابه‌سته‌یی ئه‌وانیتره‌وه‌ بۆ من سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، شتێكی ئاشكرایه‌ كه‌ من تا ئه‌به‌د به‌ستراوم به‌ ئه‌وانیتره‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ی كه‌ پێویستیم به‌ ئه‌وانیتره‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها پێویستیم به‌ له‌ناوبردنیان بێت[30]. له‌م پنته‌دایه‌ كه‌ ساد هه‌م له‌ ده‌روونشیكاری و هه‌م له‌ دیكارت دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. دۆلوز له‌و سیمینارانه‌دا كه‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی «دژه‌ئۆدیپ» پێشكه‌شیان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌روونشیكاری به‌ دابه‌شكردنی سوژه‌ بۆ «سوژه‌ی گوزاره» و «سوژه‌ی ده‌ربڕین» به‌ ته‌واوه‌تی دیكارتییانه‌ كار ده‌كات: «هیچ سوژه‌یه‌كی تاكیمان نییه‌ كه‌ گوزاره‌یه‌كی تاكی ده‌رببڕێت و به‌رهه‌م بهێنێت، ئێمه‌ به‌رامبه‌ر هۆكاره‌ كۆییه‌كانی ده‌ربڕین وه‌ستاوین كه‌ ئه‌نجامی كۆبه‌ندی ماشێنییه‌.» هاوده‌ستیی هۆكاره‌ كۆییه‌كانی ئه‌دای شانۆ له‌ فیكری ساددا هاوته‌ریب ده‌بێت به‌ هۆكاره‌ كۆییه‌كانی ده‌ربڕین كه‌ بێگومان هه‌ردووكیان كۆمه‌ڵێك هێڵن له‌ یه‌ك كۆبه‌ندی ماشینیدا. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ دۆڵۆز، لاكان وه‌ك «دواهه‌مین دیكارتی» ده‌بینێت، دیكارتییه‌ك كه‌ ده‌یه‌وێت بیر له‌ ئاره‌زوو بكاته‌وه‌، و به‌ یه‌ك مانا، جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌. به‌ڵام دۆلوز، ده‌ڵێت بیركردنه‌وه‌ هه‌مان ئاره‌زووكردنه‌.
کلۆسۆڤسکی(١٩٠٥-٢٠٠١) فەیلەسوف و ڕەخنەگر و هونەرمەندی فەڕەنسی
كلۆسۆڤسكی له‌ یاداشتێكی گرنگدا ده‌رباره‌ی ساد ده‌نووسێت: «سیاسه‌تی نووسراو نا-زمانه‌. نا-زمانێك كه‌ له‌ پرسی نۆرمه‌كی و زاڵ مه‌ودا ده‌گرێت و هیچ كات له‌ به‌دیهاتنی مه‌وداگرتن له‌ پرسی نۆرمه‌كی ڕاناوه‌ستێت و به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌، خۆی وه‌ك گومناویی خۆی ده‌ناسێته‌وه‌: واته‌ خاڵی بوون له‌ هه‌ر فۆرم و ناوه‌ڕۆكێكی پێناسه‌كراو و ده‌ستنیشانكراو، و پێكهێنانی جیاوازی له‌ پێوه‌ند به‌ خۆیه‌وه‌. به‌كارخستنی ئه‌م نا-زمانه‌ به‌ وردیی له‌ دڵی خودی زماندایه‌.[31]» ساد، زمان دژی خودی زمان ده‌جووڵێنێت. ساد، حضوری نا-زمان، له‌ زماندا هه‌ڵده‌كۆڵێت؛ ئه‌مه‌ زمانێكه‌ كه‌ مافی داواكردنه‌وه‌ی له‌ خۆی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌. نه‌مانی مافی داواكردنه‌وه‌، به‌م مانایه‌یه‌ كه‌ شتێك له‌ ده‌ره‌وه‌­­­[32]ـی زمانه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، یه‌ك جاری تر، كرده‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت. هه‌رچی ئه‌م كرده‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، زیاتر له‌ ده‌رگا ده‌دات: له‌ ده‌رگای بۆشایی ئه‌ده‌بی. ده‌ره‌وه‌ هه‌مان شتێكه‌ كه‌ سه‌رپێچی له‌ هه‌ر ڕاڤه‌یه‌ك ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه‌ داهێنانێكی شێوێنه‌ر به‌ ده‌قی ساد ده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ساده‌وه‌ ئه‌م ده‌ره‌وه‌یه‌، وه‌ك شتێك كه‌ له‌ناو ئه‌ندێشه‌دا به‌رهه‌م هێنراوه‌، شرۆڤه‌ و ڕاڤه‌ ده‌كرێت[31]. كلۆسۆڤسكی، ساد به‌ یه‌كێك له‌م جۆره‌ نموونانه‌ی سیاسه‌تی نووسراو داده‌نێت؛ به‌ تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه‌ كه‌ هیچ كات له‌ به‌دیهاتنی مه‌وداگرتن واته‌ سه‌رپێچی له‌ پرسی نۆرمه‌كی و زاڵ ڕاناوه‌ستێت. له‌م دۆخه‌دا، هه‌م خود و هه‌م ئه‌ویتر ده‌مرن، و هه‌م فۆرم و ناوه‌ڕۆكی په‌تیی. كه‌واته‌، له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا، نه‌ دوالیزمی خود/ئه‌ویتر ده‌بینین نه‌ دوالیزمی فۆرم/ناوه‌ڕۆك. له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا، ئه‌ویتر له‌ بنچینه‌دا مانای نییه‌ كه‌ بیه‌وێت ڕه‌ت بدرێته‌وه‌. حزووری ئه‌ویتر ته‌نها به‌ مانای جێگرتنه‌ وه‌ك به‌رده‌نگ. له‌ بنچینه‌دا ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌ویتر واته‌ به‌رهه‌مهێنانی مانا و سه‌رهه‌ڵدانی پرسی ئه‌خلاق: «نووسین، نووسین به‌ ئه‌ویتره‌ و نه‌ك بۆ ئه‌ویتر.» ئه‌ویتر بۆ ساد، ده‌توانێت هه‌رچییه‌ك بێت: خودا، مه‌عشوقه‌، باوك، كڵێسا، ئایین، خود، باوكی موقه‌ده‌س، كۆمه‌ڵگه‌، یاسا، سیسته‌می خێزان، حاكم و هه‌رشتێك كه‌ بیه‌وێت میتافیزیكی خود/ئه‌ویتر دروست بكات.
له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساد و باتای­دا، هه‌ر ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌ك به‌ مانای به‌ فه‌رمی ناسینی یه‌ك ئه‌ویتره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌دا؛ ڕه‌تدانه‌وه‌، واته‌ دانپێدانان به‌ ئه‌ویتردا له‌ فه‌زای ده‌ره‌وه‌. له‌ ڕێگه‌ی ڕه‌تدانه‌وه‌ و پێكهێنانی سیسته‌می ئاڵوگۆڕه‌وه‌، شتێك به‌رهه‌م دێت: مانا. مانا به‌رهه‌می دیالێكتیكی هیگڵییه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، سوژه‌ی سادیی كه‌ دروستكراوی ئه‌زموونی سادییه‌- واته‌ یه‌ك جووڵه‌ به‌ره‌و تاقیكردنه‌وه‌، یه‌ك سه‌رپێچی له‌ پرسی نۆرمه‌كی- به‌ڵێ به‌ هێزه‌ ئه‌رێنی و ناونشینه‌كانی خۆی ده‌ڵێت تا ئه‌مه‌ی كه‌ بیه‌وێت بیر له‌ پرسی ترانسێندێتاڵی و نه‌رێنی بكاته‌وه‌. له‌ سیسته‌می هیگڵیی ئاغا/كۆیله‌دا، ئه‌مه‌ كۆیله‌یه‌ كه‌ له‌ پێگه‌ی ژێرده‌ستدا جێی گرتووه‌ و ئاغا له‌ پێگه‌ی باڵاده‌ست. ئه‌گه‌ر هه‌موو گرفته‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بێت كه‌ ئۆبژه‌ی زیاده‌ یا زیاده‌ی جه‌سته‌ی ئاغا، واته‌ پیسایی ئاغا، به‌ چ كه‌سێك ده‌گات، ئه‌وا ئه‌مه‌ كۆیله‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ چاو ده‌بڕێته‌ كۆمی ئاغا. سوژه‌ی ژێرده‌ست ده‌یه‌وێت، له‌ ڕێگه‌ی یه‌ك په‌یوه‌ندیی لیبیدۆییه‌وه‌، ده‌ستی بگاته‌ كۆمی ئاغا و ئۆبژه‌ی زیاده‌ی ئاغا به‌ ده‌ست بهێنێت. فرۆید ده‌ڵێت ئاغا به‌هۆی ته‌كنیكی ڕێگرییه‌وه‌ ناهێڵێت كه‌ كۆیله‌ ده‌ستی بگاته‌ ئۆبژه‌ی زیاده‌ی ئاغا، واته‌ ئۆبژه‌ی ئاره‌زووی كۆیله‌، و به‌م پێیه‌، مه‌ودای دیاریكراوی نێوان ئاغا/كۆیله‌ هێشتا ماوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ساد پرسێكی نوێ ده‌خاته‌ ڕوو: ئاغا له‌ نێوان دوو كاردا به‌گومانه‌: ئه‌مه‌ی كه‌ كۆمی پێشكه‌ش به‌ كۆیله‌ بكات و بگاته‌ چێژی كۆمی و دواجار پێگه‌ ڕه‌مزییه‌كه‌ی له‌ ده‌ست بدات؛ یاخود، به‌ ته‌كنیكی ڕێگریی فرۆیدی پیسایی نه‌كات، و كۆمی نه‌به‌خشێت و دواجار بێبه‌ش ببێت له‌ چێژی كۆمی. ساد له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێت: «ئاغا یه‌ك بوونه‌وه‌ری لاده‌ری كۆمییه‌، ئه‌و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پیسایی ده‌كات و له‌ ململانێی نێوان پێگه‌ی ڕه‌مزیی و چێژی كۆمیدا، دواجار، بۆ چێژی كۆمی ملكه‌چ ده‌كات.» سه‌ره‌نجام، هه‌م كۆیله‌ ده‌ستی ده‌گاته‌ ئۆبژه‌ی زیاده‌ی ئاغا واته‌ ئۆبژه‌ی ئاره‌زووی خۆی، و هه‌م ئاغا چێژی سوبێكتیڤ ده‌بات. كه‌واته‌، به‌ كرده‌وه‌، ده‌بینین كه‌ سیسته‌می دیالێكتیكیی هیگڵی له‌لایه‌ن ساده‌وه‌ قڵپ ده‌كرێته‌وه‌. له‌مه‌ به‌دواوه‌، گرفته‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ پیسایی ده‌كات و كێ نایكات؟ بۆ ساد، ئه‌م گرفته‌ به‌ستراوه‌ به‌ كۆنترۆڵی پیسایی ناو جه‌سته‌وه‌. ئه‌مه‌ی كه‌ ئاغا (چ خودی ئاغای سه‌ره‌تایی بێت و چ كۆیله‌یه‌ك كه‌  گه‌یشتووه‌ به‌‌ پێگه‌ی ئاغایه‌ك) تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك، به‌ وته‌ی باتای، وه‌ك «میر» مامه‌ڵه‌ ده‌كات. میرێتیی ئاغا له‌م شوێنه‌دا ده‌به‌سترێت به‌ پێگه‌ سوبێكتیڤه‌كه‌یه‌وه‌‌ و نه‌ك پێگه‌ ڕه‌مزییه‌كه‌ی. میرێتی له‌ دۆخی ئاغابووندا نییه‌، به‌ڵكه‌ ئاغاشێوه‌ ژیانكردنه‌؛ له‌ دۆخی ده‌سه‌ڵات بوون یا ده‌سه‌ڵاتدار بوون نییه‌، به‌ڵكه‌ چاوبڕینه‌ له‌ ویستی په‌یوه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاتی ژیانكردن. واته‌ مرۆڤێك كه‌ به‌ڵێ به‌ هێزه‌ ناونشینه‌كانی خۆی ده‌ڵێت. میر، یا مرۆڤی سادیی، به‌ ڕاستی هه‌مان سوژه‌ی فه‌رمانده‌ر و به‌ڵێ­گۆ به‌ خودی نیچه‌ییه‌؛ واته‌، ڕوو وه‌رگێڕان له‌ ئه‌خلاقی كۆیله‌كان و چوون به‌ره‌و ئه‌خلاقی سه‌روه‌ران؛ واته‌ كه‌سێك كه‌ وه‌ك قومار ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بێته‌وه‌ و دڵه‌ڕاوكێی بوون به‌ زیاتر ده‌زانێت تا دڵه‌ڕاوكێی مه‌رگ. په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و خودا هاوتایه‌ به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ئاغا و كۆیله‌ له‌ هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. هه‌ستانی ئاغا دژ به‌ خودا، په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان ئاغا و كۆیله‌ داده‌مه‌زرێنێته‌وه‌ و به‌ شۆڕشی كۆیله‌ دژ به‌ ئاغا ته‌واو ده‌بێت. مه‌رگی خودا كه‌ خواستی ئاغا بووه‌، مۆدێلێك بۆ كوشتنی ئاغا له‌لایه‌ن كۆیله‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئاغا ته‌نها ده‌توانێت خودا له‌ خه‌ونه‌كانیدا بكوژێت: خه‌ونگه‌لێك كه‌ خودی خودا بۆی ناردووه‌؛ ئه‌و ته‌نها ده‌توانێت به‌ ورووژاندنی كۆیله‌ دژ به‌ خۆی، خودا هان بدات تا به‌شداریی له‌ ته‌نها یه‌ك ململانێدا بكات و؛ كۆیله‌ كه‌ به‌م ڕێگه‌یه‌ ورووژاوه‌، ده‌بێته‌ مه‌ستی ئازادی، گۆڕراو به‌ یه‌ك خودا، ساتێكی شادمان، به‌ڵام لاواز له‌ گومانكردن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ته‌نها ئامڕازێك بووه‌ بۆ ویستی خودایی.
ژۆرژ باتای (١٨٩٧-١٩٦٢) فەیلەسوفی فەڕەنسی
هیگڵ ده‌ڵێت: «كۆیله‌یی جۆرێكه‌ له‌ خودئاگایی، خودئاگاییه‌كی ناشاد.»[32] كۆیله‌یی، ئاگاییه‌كه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناشادییه‌وه‌ خۆی به‌ ده‌ست ده‌هێنێت؛ له‌ ڕێگه‌ی دۆزه‌خه‌وه‌ به‌هه‌شت، و له‌ ڕێگه‌ی خراپه‌وه‌ چاكه‌، و له‌ ڕێگه‌ی «نه‌بوون»ـه‌وه «بوون» به‌ ده‌ست ده‌هێنێت. كۆیله‌، مه‌خلوقێك كه‌ هه‌میشه‌ خوداكانی ده‌گۆڕێت. ئاگایی ناشاد، واته‌ هێزێكی فاوستی، كه‌ له‌ غیابی عه‌قڵدا ئازار ده‌كێشێت؛ هێزێكی چاكه‌خواز، كه‌ هه‌میشه‌ خراپه‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه‌. مرۆڤی ناشاد، هه‌میشه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سته‌مكاردا وه‌ك كۆیله‌ ڕه‌فتار ده‌كات و له‌ به‌رامبه‌ر كۆیله‌دا وه‌ك سته‌مكار. خودای كۆیله‌، خودای ئاره‌زووه‌؛ ئاره‌زوویه‌ك كه‌ ئۆبژه‌كه‌ی ئاره‌زوویه‌كی تره‌؛ به‌ ده‌ربڕینێك، ئاره‌زووی ئاره‌زوولێكراوه‌. «من»ـی ئاره‌زوو، یه‌ك بۆشاییه‌، «نه‌بوون»ێكی ڕووته‌ كه‌ هیچ خودایه‌كی ئاره‌زوو پڕی ناكاته‌وه‌، چون ئاره‌زوو وه‌ك ئاره‌زوو، ته‌نها دۆخی ئاژه‌ڵبوون ده‌رده‌خات، چون بوون به‌ كۆیله‌ی خود خراپتره‌ له‌ بوون به‌ كۆیله‌ی ئه‌ویتر. به‌ كورتی، خود-ئاگایی ناشاد وه‌ك چییه‌تیی كۆیله‌یی، خوداكان له‌ شوێنكاتی جیاوازدا به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌، چون بۆ ئه‌و «مه‌رگی خودا» واته‌ له‌دایكبوونه‌وه‌ی خودا.
هاوكێشه‌ی ترسناكی ساد ده‌بینین: مرۆڤ ئۆرگازمه‌، ئۆرگازمیش مه‌رگه‌.
كامڵیی ویستی سادیی له‌ مه‌رگدایه‌؛ سنوورداریی یه‌ك مرۆڤی سادیی، كه‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه‌، تاوان و خۆكوژییه‌. له‌م ڕووه‌وه‌، نابێت مایه‌ی سه‌رسوڕمان بێت كه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ساد پاڵنه‌ری تاناتۆس[33] به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن. كۆنت دوگیرناند، ورگپه‌رستێكی هیولائاسا، به‌ چووكی یه‌ك منداڵ، ته‌نها كاتێك ده‌گاته‌ ترۆپكی چێژی سێكسی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه‌دا، خوێن له‌ جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌ی بهێنێت. ڕۆلان په‌یكه‌رێكی مه‌رگ، له‌ قووڵایی زه‌میندا ده‌پارێزێت، ته‌نانه‌ت سوود له‌و گوریسه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ قوربانییه‌كانی خۆی پێ ده‌خنكێنێت. بێگومان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ڕه‌هاتر نییه‌ له‌ كرده‌ی وێرانكردنی ئاگایی مرۆیی، مه‌گه‌ر ته‌نها كرده‌ی خه‌ڵقكردنی ئاگاییه‌كی تر، كه‌ ساد وه‌ك شتێكی به‌رگه‌نه‌گیراو ده‌یبینێت. باڵاترین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌ نه‌ ده‌توانێت خودا بكوژێت و نه‌ ده‌توانێت، وه‌ك خودا، خه‌ڵق بكات، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ مه‌خلوقه‌كانی خودا بكوژێت. به‌م هۆیه‌یه‌ كه‌، ساد، له‌ كۆتایی به‌رهه‌مه‌كانیدا، ده‌بێت پاڵه‌وانه‌ خه‌یاڵییه‌كانی سته‌مكارانه‌ بكوژێت و له‌ناو ببات. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌ شه‌ڕانگێزه‌كانی ساد ڕووبه‌ڕووی شكست ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وا خودی ساد سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ده‌هێنێت: ئه‌و ژوستین ده‌كوژێت. خودی سادیی، وه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد، له‌ مه‌رگدا ده‌گاته‌ پنتی كامڵی. له‌ناوبردن، دواهه‌مین ئامانجه‌. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ساد ده‌نووسێت: «لیبێرتینێك نادۆزرێته‌وه‌ كه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ كه‌مێك له‌ خراپه‌دا ڕۆنه‌چووبێت و نه‌زانێت تاوان چ كاریگه‌رییه‌كی ترسناك له‌سه‌ر هه‌سته‌كان پیاده‌ ده‌كات.» مه‌رگ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا. ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌وانیتر، نه‌ك له‌ سه‌لماندن به‌ڵكه‌ له‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی خوددا، ده‌گاته‌ دوا پنت. باتای ده‌پرسێت: «چ شتێك دڵه‌ڕاوكێ­هێنه‌رتره‌ له‌ ئایدیای خودته‌وه‌رییه‌ك كه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ ویستی په‌یوه‌ست به‌ تێداچوون له‌ كوره‌یه‌كدا كه‌ ئاگره‌كه‌ی خودێتی[34]دایگیرساندووه‌؟» سه‌ره‌نجام، هاوكێشه‌ی ترسناكی ساد ده‌بینین: مرۆڤ ئۆرگازمه‌، ئۆرگازمیش مه‌رگه‌. ساد كه‌ زیندانی ئاگاییه‌، هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستپه‌ڕی مه‌رگباره‌وه‌ هه‌ڵبێت. بینینه‌كانی مایه‌ی زووخاو و ئازارن، جه‌سته‌ وشك و په‌ژموورده‌ ده‌كه‌ن و له‌ جه‌سته‌دا ته‌نگه‌ڵانێك ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاگایی هه‌ڵده‌درێت. خودی سادیی، له‌ كاتێكدا كه‌ نائومێدانه‌ به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت تا ببێته‌ ئه‌ویتر، دیسان له‌ خۆیدا ڕۆده‌چێت. تاكه‌ ڕێگه‌ی ڕزگاربوونی ئه‌م خوده‌ له‌ مه‌رگدایه‌. ساد ده‌زانێت كه‌ توندوتیژی مه‌رجی هه‌یه‌جانی ژیانه‌، و وێرانكردن، ده‌بێته‌ مایه‌ی چالاكیی سروشت؛ چه‌په‌ڵی به‌ ئه‌ندازه‌ی چاكه‌ بۆ سرووشت پێویسته‌. ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌زنه‌، هه‌میشه‌ ڕۆحی وێرانكردن و له‌ناوبردنه‌. ساد ڕۆشنگه‌ری ده‌گه‌یێنێته‌ كۆتایی. به‌ڵام هیچ كات ئه‌م خاڵه‌ له‌بیر ناكات كه‌ عیشق هه‌میشه‌ له‌ شوێنێكدا هه‌یه‌ كه‌ مه‌رگ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات. ویستی مه‌رگ له‌ خودی سادییدا، پنتی كامڵیی ئیرۆتیزمی ترسناكی ئه‌وه‌. به‌ ڕوانگه‌ی ساد «بنه‌ڕه‌تی ژیانی ته‌واوی بوونه‌وه‌ره‌كان مه‌رگه‌. ئه‌م مه‌رگه‌ ته‌نها ده‌ستكه‌وتی خه‌یاڵه‌.»[32] ته‌نها مرۆڤ وابه‌سته‌یه‌ به به‌های‌ بوونه‌وه‌رێتیی خۆیه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌و ده‌توانێت چه‌شنی خۆی به‌ ته‌واوه‌تی ڕێشه‌كێش بكات، بێ ئه‌وه‌ی كه‌ بچووكترین گرنگی بۆ گه‌ردوون هه‌بێت. مرۆڤ بانگه‌شه‌ی به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ كه‌سایه‌تیی موقه‌ده‌س ده‌كات، شتێك كه‌ ئه‌و ده‌كاته‌ بوونه‌وه‌رێكی نه‌گیراو و به‌رگه‌نه‌گیراو، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها ئاژه‌ڵێكه‌ له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانی تردا. مرۆڤ، ئاژه‌ڵێكی زێده‌ ئاژه‌ڵ: «تاكه‌ شانازیی مرۆڤ ئه‌نجامدانی تاوانه»[33].
ڕه‌نگه‌ ساد، تووڕه‌ترین نووسه‌ر بێت له‌ مێژووی نووسیندا؛ تووڕه‌یی ساد، به‌ جۆرێكه‌ كه‌ هه‌موو شتێك به‌ر نه‌فره‌ت ده‌دات، له‌ خوداوه‌ بۆ مرۆڤ، له‌ سروشته‌وه‌ بۆ مێژوو، به‌ڵام نه‌فره‌تێكی خوڵقێنه‌ر.‌ له‌ ڕاستیدا، په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌یر هه‌یه‌ له‌ نێوان تووڕه‌یی و نووسیندا: هیچ نووسه‌رێكی گه‌وره‌، به‌بێ تووڕه‌یی، ناتوانێت بنووسێت و به‌بێ نووسین، ناتوانێت له‌ پشت تووڕه‌یی خۆیه‌وه‌ ده‌ركه‌وێت. ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێت كه‌ فرۆید، له‌ كتێبی «شارستانییه‌ت و نیگه‌رانییه‌كانی»دا، ده‌ڵێت شارستانییه‌ت یه‌كه‌مین جار له‌و شوێنه‌دا ده‌ستی پێكرد كه‌ مرۆڤی تووڕه‌ له‌جیاتیی به‌رد «وشه‌»ـی هاویشت. كتێبه‌كان، ئه‌رشیفی تووڕه‌ییه‌ دامركاوه‌كانی نووسه‌ره‌كانیانن. هه‌رچه‌نده‌، هه‌ندێكجار نووسین ڕێگایه‌كه‌ بۆ پاراستنی خود له‌ تووڕه‌یی، به‌ڵام ڕێگایه‌كی باش نییه‌ بۆ دامرداندنه‌وه‌ی. كتێب یاخود نووسراو، كاتێك ده‌خه‌سێنرێت كه‌ نووسین و خوێندنه‌وه‌ی بگۆڕدرێت به‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی تووڕه‌یی. ده‌بێت بنووسین تا تووڕه‌یی بگۆڕین بۆ «ماڵ»ـی خۆمان، ده‌بێت بنووسین تا له‌ تووڕه‌ییدا نیشته‌جێ بین؛ ئه‌وه‌ی كه‌ ماڵێكی نییه‌ یا ده‌بێت له‌ تووڕه‌ییدا بژی یا له‌ نووسین ده‌رباره‌ی تووڕه‌یی. نهێنیی جاویدانه‌گیی كتێبی كه‌سانێكی وه‌ك ساد، نیچه‌، كافكا، كامۆ، ئادۆرنۆ، بلانشۆ و هتد، ته‌نانه‌ت هیگڵ و ماركسیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م نووسرانه‌،‌ نووسینیان بۆ جه‌نگكردن له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی به‌كار نه‌هێناوه‌، به‌ڵكه‌ جۆرێك تووڕه‌یی ناته‌بایان سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤ په‌ره‌ پێداوه‌، تووڕه‌ییه‌ك بۆ په‌ڕینه‌وه‌یه‌كی ترسناك به‌ره‌و نووسین. له‌م ڕووه‌وه‌، كتێبی خراپ، ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه‌ و؛ كتێبی بێنرخ، مرۆڤ له‌ تووڕه‌یی ده‌خات یا ڕێگه‌ی ژیان نیشان ده‌دات. به‌ڵام كتێب و به‌رهه‌مه‌ گه‌وره‌كان، نه‌ریتێك ده‌چێنن كه‌ مرۆڤ له‌پاڵ ئاگری تووڕه‌یی نووسه‌ردا نیشته‌جێ ببێت و؛ نه‌ك ته‌نها چێژ و جوانی، به‌ڵكه‌ تووڕه‌یی نووسه‌ر به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن. به‌ كورتی، كتێب، له‌ خۆیدا، ڕێگه‌یه‌كه‌ به‌ره‌و وێرانه‌یی و تووڕه‌یی: تووڕه‌یی ئۆنتۆلۆجیی، پاڵنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نووسین.
یاداشت و پەراوێزەکان:
[1]. Donatien Alphonse Francois marquis de sade (1740-1814).
[2]. ده‌توانرێت پانتایی كاریگه‌ریی ئه‌ندێشه‌ی ساد درێژ بكرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی ئه‌ده‌بیاتیش: بریتۆن، بۆدلێر، ئاپۆلۆنێر، بێكت، ژان ژینێ، لۆتریامۆن و ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌ك پازۆلینی. ئه‌ڵبه‌ته‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ ئه‌ندێشه‌ی ساد له‌ژێر كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆسۆ، دیدرۆ، سپینۆزا و ڤۆڵتێردا بووه‌. ئه‌و خۆی به‌ فه‌یله‌سوف ناو ده‌بات و ئاته‌ئیزم و ناخوداباوه‌ڕیی ئه‌و، وه‌ك زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆشنگه‌ری، ماتریاڵیستییه‌ و بوونی «ده‌سه‌ڵاتی باڵا» ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خودا، له‌ ئه‌ندێشه‌ی ساددا، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سرووشت­یشی به‌دوادا دێت…
[3]. Georges Bataille, The Use Value of D.A.F. de Sade, Visions of Excess: Selected Writings (1927-1939).
[4]. M. Blanchot (1949), Lautreamont et Sade.
[5]. »La raison de Sade«
[6]. Pierre Klossowski (1905-2001)
[7]. Sade mon Prochain= Sade my Neighbor
[8]. Gilles Deleuze, Masochism: coldness and Cruelty (1989).
[9]. Roland Barthes, Sade, Forurier, Loyola, Translated by Richard Miller, New York (1976).
[10]. G. Bataille, Literature and Evil, Trans: Alastair Hamilton, New York (1985).
[11]. Angela Carter, The Sadeian Woman and the Ideology of Pornography, New York (1979).
[12]. به‌ ڕوانگه‌ی ساد، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی ته‌نیایه‌ له‌ دنیادا. ته‌واوی بوونه‌وه‌ره‌كان به‌ گۆشه‌گیری له‌دایك ده‌بن و پێویستیان به‌ یه‌كتر نییه‌. به‌ڵام مرۆڤ ته‌نها مه‌حكووم به‌ ته‌نیایی نییه‌، به‌ڵكه‌ دژ به‌ هه‌مووان، خوازریاری ته‌نیاییه‌. بلانشۆ ده‌ڵێت: «ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ ]فه‌لسه‌فه‌ی ساد[، یه‌كه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان دامه‌زراوه‌ و دووه‌م فه‌لسه‌فه‌ی خودخوازیی كامڵه‌. هه‌ر كه‌س ده‌بێت كارێك ئه‌نجام بدات كه‌ پێی خۆشه‌. هیچ كه‌س جگه‌ له‌ چێژی خۆی یاسایه‌كی تری نییه‌. پێشگریمانه‌ی ئه‌م ئه‌خلاقه‌ جگه‌ له‌ ته‌نیایی ڕه‌ها هیچ نییه‌. ساد ئه‌م بابه‌ته‌ی گوتووه‌ و به‌ ناونیشانگه‌لێكی جیاوازه‌وه‌ دووباره‌ی كردوه‌ته‌وه‌: سروشت ئێمه‌ی ته‌نیا خوڵقاندووه‌.» (بلانشو، عقل ساد: 1395:90).
[13]. ساد ده‌ڵێت: «هه‌یه‌جان و تامه‌زرۆیی دراوسێی من زۆر كه‌متر من ده‌ترسێنێت تا نادادپه‌روه‌ریی یاسا، چون هه‌یه‌جان و تامه‌زرۆیی ئه‌م دراوسێیه‌، هه‌مان هه‌یه‌جان و تامه‌زرۆیی قوتدراوه‌ی منه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ یاسادا هیچ شتێك سنووردار نابێت، هیچ شتێك نادادپه‌روه‌ریی یاسا كۆنترۆڵ ناكات.»
[14]. بلانشۆ وته‌ی یه‌كێك له‌ ژنه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ساد ده‌گێڕێته‌وه‌: «شكۆی ئێوه‌ له‌ حوكمی مه‌رگتاندایه‌. ترسناكترین نه‌ریتێك كه‌ من هه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوانی دڵخوازم بكه‌مه‌ قوربانی، له‌ ڕاستیدا سه‌رچاوه‌ی حوكمی مه‌رگی ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی عیشقی من ]بۆ ئێوه‌[.» (بلانشو، عقل ساد، 1395: 107).
[15]. ڕۆمانی ژوستین Justine، یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌كانی ساد؛ ژوستین و ژولیت، وه‌ك دوو خوشك، كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه‌ن. ساد له‌ ساڵی 1791ز ئه‌م ڕۆمانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌. و دواتر ناوێكی تری بۆ زیاد ده‌كات «به‌دبه‌ختییه‌كانی فه‌زیله‌ت» یا «نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌خلاق». ژوستین كه‌سێكی ئه‌خلاقی و ته‌قواداره‌، درووست به‌ پێچه‌وانه‌ی ژولیته‌وه‌، كه‌ مرۆڤێكی گه‌نده‌ڵ و چێژپه‌رسته‌. ژوستین تا كۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌خلاق و ته‌قوای خۆی ده‌پارێزێت و ژولیتیش ده‌بێته‌ كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌خته‌وه‌ر. ژولیت سه‌گڕه‌فتارێكی سه‌رسه‌خته‌ و له‌ هه‌موو شتێكدا به‌دوای چێژدا ده‌گه‌ڕێت. بێبه‌زه‌یی، توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژی ناوكی ئه‌م ڕۆمانه‌ پێك ده‌هێنن. بلانشۆ سه‌باره‌ت به‌م ڕۆمانه‌ ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر دۆزه‌خێك له‌ كتێبخانه‌كاندا هه‌بێت ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌م كتێبه‌یه‌.»
[16]. Julien Offray de La Mettrie (1709-1751).
[17]. Claude Adrien Helvetius (1715-1771).
[18]. Baron Holbach (1723-1789).
[19]. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ مرۆڤی سادیی هه‌مان مرۆڤی سادیست نییه‌؛ مرۆڤی سادیی به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی خودی ساده‌، به‌ڵام سادیست به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی ده‌روونناسییه‌. مرۆڤی سادیی، سوژه‌یه‌كی «سه‌ربه‌خۆ» و ئۆتۆنۆمه‌ كه‌ له‌ پووچیی چێژه‌ باوه‌كان هه‌ڵدێت و هه‌میشه‌ خوازیاری سه‌رترچوونه‌ له «پره‌نسیپی چێژ»؛ مرۆڤێك كه‌ له‌ یاساكان سه‌رتر ده‌ڕوات و ئازاری چێژ و ژویسانس به‌ نرخی ژیان به‌ ده‌ست ده‌هێنێت. مرۆڤێك كه‌ ملكه‌چی هیچ جۆره‌ سنوورێك نابێت و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕێگرێك، پره‌نسیپی سه‌رپێچی ده‌كاته‌ ڕێنوێنی خۆی. مرۆڤی سادیی به‌رجه‌سته‌بووی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌هایه‌؛ و بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نه‌ك ته‌نها ئایین، یاسا و كۆمه‌ڵگه‌ ڕه‌ت ده‌داته‌وه‌، به‌ڵكه‌ بۆ به‌زاندنی ئه‌و سنووره‌ی كه‌ بۆ سروشتی دانراوه‌، سروشت­یش ڕه‌ت ده‌داته‌وه‌. ساد ڕێگه‌یه‌ك نیشان ده‌دات كه‌ به‌پێی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێت ببێته‌ مرۆڤی باڵا یا «مرۆڤی تاقانه». مرۆڤی تاقانه‌، مرۆڤێكه‌ كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌ودیوی پره‌نسیپی چێژ، چاوپۆشی له‌ هیچ جۆره‌ ئاره‌زوویه‌كی ڕه‌ها ناكات… (بلانشو، عقل ساد: 1395: 43-44).
[20]. Sadian Self
[21]. Carl Schmitt (1888-1985)
[22]. دی بۆڤوار وته‌یه‌ك له‌ ساد ده‌گێڕێته‌وه‌ زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌: «چ مه‌ته‌لێكه‌ مرۆڤ! به‌ڵێ دۆستی من ئه‌مه‌ هه‌مان شتێكه‌ كه‌ گاڵته‌جاڕێك ده‌ڵێت: ئیغتسابكردنی یه‌ك مرۆڤ باشتره‌ له‌ ده‌رككردنی. بۆ مرۆڤ چووك كورتترین ڕێگه‌ی نێوان دوو دڵه‌.»
[23]. Helen Cixous (1937-?)
[24]. Julia Kristiva (1941-?)
[25]. هه‌قیقه‌ت كه‌سایه‌تی هه‌یه‌؛ هه‌قیقه‌ت جه‌سته‌ی هه‌یه‌؛ هه‌قیقه‌ت ڕووگر و په‌رده‌ی نییه‌؛ هه‌قیقه‌ت ڕووته‌! كاری فه‌لسه‌فه‌ داپۆشینی هه‌قیقه‌ته‌؛ و كاری فه‌یله‌سوفی تازه‌ش، هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ گۆڕینی پۆشاكی هه‌قیقه‌ت! ته‌فسیر و ته‌ئویل، هه‌قیقه‌تی ڕووت و ساده‌ی ئاڵۆز كردووه‌. ساد له‌ زینداندا به‌ ڕووتی ده‌ژیا. جه‌سته‌ی داپۆشراو سروشتی نییه‌. پۆشاك زیندانی جه‌سته‌یه‌. ساد نایه‌وێت سته‌می پۆشاك قه‌بووڵ بكات. پۆشاك، كارخانه‌ی هاوشێوه‌سازیی مرۆڤی جیاوازه‌.
[26]. Sovereignty:باڵاده‌ستی
[27]. »The epic of masturbation«
[28]. له‌ دوای ساد، كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی تر بۆ نموونه‌ فوكۆ، دۆلوز، گواتاری و هتد، قسه‌یان له‌سه‌ر ئاخێزگه‌ی ئاره‌زوو كردووه‌. به‌ باوه‌ڕی ئه‌م بیرمه‌ندانه‌، نهێنیی مانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاڵا، به‌ڵكه‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌، به‌ تایبه‌تی ئاره‌زووی سێكسی. ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی ساد، دواتر ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ پایه‌ تیۆریكییه‌كانی فرۆید. به‌رمه‌بنای ئه‌مه‌، یه‌كێك له‌ گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ساد، نیشاندانی په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و جه‌سته‌ و په‌یوه‌ندیی توندوتیژی و ئاره‌زووی سێكسییه‌. دۆلوز له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێت: «ئاره‌زوو هه‌رگیز وزه‌یه‌كی غه‌ریزیی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، به‌ڵكه‌ به‌رهه‌می بونیادێكی زۆر پێشكه‌وتوو و به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌، بونیادێك كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین كارلێكی فره‌جه‌مسه‌ره‌. ئاره‌زوو به‌ شێوه‌ی هێزه‌كی ]بالقوه‌[ ده‌بێته‌ هۆكاری جه‌بری فاشیزم.» (Deleuze, Nomad Thought, p. 99)؛ ئه‌م وته‌یه‌ی دۆلوز سه‌باره‌ت به‌ ئاره‌زوو، به‌ وردیی پێناسه‌كه‌ی فوكۆیه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات؛ ده‌سه‌ڵات مرۆڤ سه‌ركوت ناكات، به‌ڵكه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنێت؛ به‌ هه‌مان شێوه‌، ئاره‌زوو غه‌ریزه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، وه‌ڵامێكی په‌رچه‌كردارانه‌ نییه‌ بۆ نیازێكی كه‌پتكراو، به‌ڵكه‌ هێزێكی كرده‌ییه‌ و ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی په‌یوه‌ندیی، مرۆڤ و شوناسه‌ تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات. ئاره‌زوو، «واقیع» به‌رهه‌م ده‌هێنێت و، له‌گه‌ڵ چێژدا مرۆڤ فڕێ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه‌. ئاره‌زوو، خودی ده‌سه‌ڵاته‌؛ ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ پرۆسه‌ی شكڵگیریی سوژه‌ پێك ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر وا دابنێین كه‌ ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاره‌زوو داڕێژرابن، كه‌واته‌ ده‌توانین هه‌موو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌م به‌ ده‌زگایه‌كی ده‌سه‌ڵات و هه‌م به‌ خولگه‌یه‌كی ئاڵۆزی ئاره‌زوو بزانین. زیندانه‌ ڕاسته‌قینه‌كان، خولگه‌ ئاڵۆزه‌كانی ئاره‌زوو و ده‌سه‌ڵاتن؛ به‌م پێیه‌، دیارده‌ی فاشیزم ڕیشه‌یه‌كی له‌ ئاره‌زوودا هه‌یه‌. فاشیزم ته‌نها به‌ ئایدیۆلۆژیا ته‌فسیر ناكرێت، چون ئاره‌زوو له «مونتاژی ماشێنی» كه‌، تێگه‌یشتن، ڕوانگه‌ و فۆرمه‌كانی گوتار پێك ده‌هێنێت، جیانه‌كراوه‌یه‌. بۆ دۆلوز، پرسی ئاره‌زوو، پرسی بنه‌ڕه‌تیی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌. ئاره‌زوو تڵیشی مرۆڤ نییه‌، به‌ڵكه‌، له‌ سه‌رێكه‌وه‌، هه‌وێنی شكڵگیریی مرۆڤ و له‌ سه‌رێكی تریشه‌وه‌، ئاخێزگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی فاشیزمی مرۆڤه‌.
[29]. Jacques Lacan (1901-1981)
[30]. ئادۆرنۆ و هۆركهایمه‌ر، له‌ كتێبی دیالێكتیكی ڕۆشنگه‌ریدا، له‌ باسی مرۆڤی باڵای ساددا ده‌ڵێن: «سه‌لماندنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك پره‌نسیپی زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كاندا به‌ به‌های بێداریی سوژه‌یه‌. به‌ به‌راورد به‌ یه‌كێتیی ئه‌م عه‌قڵه‌ جیاوازیی مرۆڤ و خودا ده‌بێته‌ پرسێكی زۆر لاوه‌كی و بێمانا… خودای خه‌لاق و ئه‌ندێشه‌ یا ڕۆحی سیستماتیك، هه‌ردووكیان زاڵ به‌سه‌ر سروشتدا چه‌شنی یه‌كترن. وه‌كیه‌كیی مرۆڤ و خودا واته‌: حاكمییه‌ت و سه‌روه‌ری به‌سه‌ر بووندا، نیگای ئاغایانه‌ و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانده‌رێتی.» (أدورنو و هوركهایمر، دیالتیك روشنگری، ص38-39).
[31]. هه‌روه‌ها باتای ده‌رباره‌ی ساد ده‌ڵێت: «ئه‌مه‌ زمانێكه‌ كه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان قسه‌كه‌ر و به‌رده‌نگ پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.» ئه‌م زمانه‌، به‌دیهاتنی باڵای كاركرده‌كانی خۆیه‌تی، كاركردگه‌لێك كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان توندووتیژی و سێكس یا شه‌هوه‌تدا ده‌دۆزرێنه‌وه‌. له‌ بنچینه‌دا، توندووتیژی شتێكه‌ كه‌ قسه‌ ناكات، له‌كاتێكدا كه‌ سێكس شتێكه‌ كه‌متر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌ده‌بیاتی پۆرنۆگرافی، به‌ر له‌ هه‌ر شتێك په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زمان له‌گه‌ڵ سنووری تایبه‌تی خۆیدا، به‌ مانایه‌ك، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا كه‌ جۆرێك «نا-زمان»ـه‌. ئه‌م په‌یامه‌ ته‌نها به‌ جۆرێك درز یا دووپارچه‌بوونی ناوه‌كیی زمان به‌ ده‌ست دێت: توخمی كه‌سی به‌ تێڕامان له‌سه‌ر خۆی بگۆڕدرێت بۆ توخمی ناكه‌سی. واته‌، به‌ ده‌ربڕینی بلانشۆ، زمان له‌ هێزێكی كه‌سییه‌وه‌ ببێته‌ هێزێكی گشتی و ناكه‌سی.
[32]. outside
[33]. thanatos
[34]. selfishness
سەرچاوەكان:
بلانشو، از كافكا تا كافكا، ص 32-33.
Pierre Klossowsky, Sade My Neighbor, trans: Alphonso Lingis, Northwestern University Press, Evanston, Illinois 1991, p. 102-104.
وته‌كانی سادم له‌م به‌رهه‌مانه‌ی ساده‌وه‌ وه‌رگرتووه‌:
The Marquis de Sade, The Comolete Justine, Philosophy in the Bedroom and other writings, compiled and translated by Richard Seaver and Austryn Wainhous, Grove press, New York, 1965.
Sade, The Libertine Novels, John Phillips, Plutu Press, London 2001.
موریس بلانشو، عقل ساد، ت: سمیرا رشیدپور، نشر بیدگل، چاپ اول تهران 1394، ص 101.
همان، ص 146.
همان، ص 138.
Pierre Klossowsky, Sade My Neighbor, p. 56.
بلانشو، از كافكا تا كافكا، ص 33.
سیموم دوبوأر، أیا باید ساد را بسوزانیم، ت: امین قضایی، چاپ اول 1378، ص 53.
Pierre Klossowsky, Sade My Neighbor, p. 94.
Ibd, p. 97.
Ibd, p. 99.
بلانشو، عقل ساد، ص 128-129.
P. Klossowsky, Sade My Neighbor, p. 103.
دوبوأر، اێا باید ساد را بسوزانیم؟ ص 45.
بلانشو، عقل ساد، ص 101.
بلانشو، از كافكا تا كافكا، ص 33.
همان، ص 33.
بلانشو، عقل ساد، ص 118.
همان، ص 119.
همان، ص 130.
همان، ص 137.
همان، ص 98.
P. Klossowsky, Sade My Neighbor, p. 104.
Roland Barthes, Sade Fourier Loyola, trans: Richard Miller, New York, University of California 1989, p. 35.
بلانشو، عقل ساد، ص 124.
S. Critchly, Very Little…Almost Nothing, p. 60-61.
بلانشو، عقل ساد، ص 119.
Jacques Lacan, Sade with Kant, trans: James B. Swenson.
بلانشو، عقل ساد، ص 116-117.
P. Klossowsky, Sade My Neighbor, p. 72.
هگل، خدایگان و بنده‌ (با تفسیر كوژو)، ت: خمید عنایت، ص 60.
دوبوأر، أیا باید سادرا بسوزانیم؟ ص 59.
The post هاووڵاتیی ساد appeared first on ژنەفتن.
چه‌مكی دووباره‌بوونه‌وه‌ لای هیگڵ
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژێستێكی كاركردی، شێوازی بنچینه‌یی به ‌سێكسیكردنی چالاكییه‌ مرۆییه‌كانه‌‌. لێگه‌ڕێن با تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌ینیی ساده‌ بكه‌ین: وێنای ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌سێك وه‌ك ژێستێكی سڵاوكردن تۆقه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر درێژه‌ی پێده‌دات، و به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی ڕوون و ئاشكرا له‌ ئارادا بێت له‌سه‌ر گوشینی ده‌ستم به‌شێوه‌یه‌كی ڕیتماتیك به‌رده‌وام ده‌بێت- بێگومان من ئه‌م ده‌ست گوشینه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌ها ئه‌زموون ده‌كه‌م كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی “چه‌په‌ڵ” خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات، واته‌ سێكسواڵیزه‌كردنێكی نه‌خوازراو وا ڕووده‌دات… له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، و مادام هیگڵ مه‌رجه‌عه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌مانه‌ له‌م كتێبه‌دا[1]، بۆیه‌ وه‌رچه‌رخانه‌كانی[2] [چه‌مكی] دووباره‌بوونه‌وه‌ (repetition) لای هیگڵ شیاوی ئاوڕلێدانه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لترن.
هه‌ر زاراوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ په‌تییه‌كه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا پێكداده‌چن و یه‌كترده‌بڕن.
ئه‌گه‌ر بێتو ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ كه‌ خه‌سڵه‌ت ده‌به‌خشێته‌ په‌تی مۆبیۆس و ده‌ستنیشانی ده‌كات‌، تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی پرۆسه‌یه‌كی دیاله‌كتیكی بێت، ئه‌وا نابێت بحه‌په‌سێین له‌وه‌ی كه فۆرمی مینیماڵی په‌تی مۆبیۆس له‌ تیۆری دووباره‌بوونه‌وه‌ لای هیگڵ به‌دی بكه‌ین: [هه‌ر] زاراوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ په‌تییه‌كه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا پێكداده‌چن و یه‌كترده‌بڕن. بابه‌ته‌ لیبڕاله‌ به‌ربڵاوه‌كه‌ له‌باره‌ی وه‌رگه‌ڕانی چاكه‌ بۆ خراپه‌ بیر خۆتان بهێننه‌وه‌: ئاخۆ فه‌نده‌مێنتاڵیزمی دینی نیشانده‌ری ئه‌وه‌‌ نییه‌ كه‌ چۆنچۆنی خولیا و وه‌سوه‌سه‌ی په‌ڕگیرانه‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌دا وه‌رده‌چه‌رخێته‌ ناو خراپه‌، واته‌ وه‌رده‌چه‌رخێته‌ ناو هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت و ده‌ركه‌ر[3] كه‌ وێرانكردنی هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی تر به ‌ئامانج ده‌گرێت؟ له‌م حاڵه‌ته‌‌ سه‌رنجڕاكێشتر بۆ بیرلێكردنه‌وه‌ حاڵه‌ته‌ پێچه‌وانه‌كه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی‌ چۆن خراپه‌ خۆی، كاتێك ڕادیكاڵیزه ‌ده‌كرێت و ڕیشه‌یی ده‌كرێته‌وه‌، ده‌كرێت وه‌رگه‌ڕێته‌ سه‌ر چاكه‌. مه‌سیحیه‌تی سه‌ره‌تایی بیر خۆتان بھێننه‌وه‌: له‌ گۆشه‌نیگای جه‌وهه‌ری ئه‌خلاقی جووله‌كه‌وه‌، مه‌سیح ته‌نیا وه‌ك خراپه‌ (evil) ده‌توانێت ده‌ربكه‌وێت، واته‌ وه‌ك ساته‌وه‌ختێكی ئه‌بستراكت وا هارمۆنیه‌تی ناوه‌كیی ژیانی هاوبه‌ش و گشتی ده‌شڵه‌قێنێت، و شێوه‌ نه‌ریتییه‌كانی پله‌به‌ندی (هیرارشیه‌ت) و هاوپه‌یوه‌ستی بنكۆڵ ده‌كات (“ئه‌گه‌ر ڕقتان له‌ دایك و باوكتان نه‌بێته‌وه‌، حه‌واری و شوێنكه‌وته‌ی من نین”[4] و هتد)؛ كاتێك مه‌سیحیه‌ت سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م خراپه‌یه‌ بۆ چاكه‌یه‌كی باڵا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌… به‌هه‌رحاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نموونه‌ ستانداردانه‌ دوور بكه‌وینه‌وه‌، با له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی مینیماڵ (هه‌ره‌ كه‌م)ی په‌تی مۆبیۆسدا ده‌ست پێ بكه‌ین: واته‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ماندا بۆ زمان. ئاخۆ هاوكێشه‌ی عه‌شق- “تۆ ئاوا و ئاوایت… تۆ!”- له‌سه‌ر ئه‌و درزه‌ نه‌ڕسكاوه‌ كه‌ كڕۆكی هه‌موو هه‌مانبێژی و تۆتۆلۆژیایه‌ك پێكده‌هێنێت؟ تۆ [مه‌عشوق]- ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌زموونی [و واقیعییه‌]، پڕاوپڕ له‌ كه‌موكوڕییه‌- تۆیت، ئۆبێكتی باڵای عه‌شقه‌، واته‌ هه‌مان تۆتۆلۆژیا‌كه‌ درز/كه‌لێنه‌ ڕیشه‌ییه‌كه‌‌ ئاشكرا ده‌كات. ئه‌م تۆتۆلۆژیایه‌ جار له‌ دوای جار عاشقه‌كه‌ ده‌حه‌په‌سێنێت: ئاخر تۆ چۆن ده‌توانیت تۆ بیت؟ به‌ڵام ئا لێره‌دا ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی تۆتۆلۆژیا له‌ پراكتیك و‌ موماره‌سه‌ ڕۆژانه‌كانماندا بیر خۆتان بهێننه‌وه كه‌ ‌به‌ ڕووكه‌ش پێچه‌وانه‌ی تۆتۆلۆژیاكه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌‌: ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك ده‌ڵێت “مرۆڤ مرۆڤه‌”، ئه‌م هه‌مانبێژییه‌ ده‌قاوده‌ق ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ مرۆڤێك له‌ ئاستی تێگه‌كه‌یدا نییه‌، و هه‌موو مرۆڤێكی واقیعی و ئه‌كچواڵ پڕاوپڕه‌ له‌ خه‌وش و كه‌موكوڕی‌؛ یان كاتێك ده‌ڵێین “یاسا یاسایه‌”[5]، ده‌لاله‌ته‌ شاراوه‌كه‌ی ئه‌م تۆتۆلۆژیایه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئێمه‌ ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی یاسا بین ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی‌ به‌ ئاشكرایی هه‌ستی عه‌داله‌تخوازیشمان ده‌پڵیشێنێته‌وه‌-“یاسا یاسایه‌” ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یاسا له‌ بناوانه‌وه‌ به‌ر مه‌بنای توندوتیژییه‌كی نایاسایی ڕسكاوه‌. له‌م ڤێرژنه‌ی په‌تی مۆبیۆسدا، تێگه‌یه‌كی “باڵا” (مرۆڤ، یاسا) له‌ نزمترین دیویدا به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت، وه‌ك دووانه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ی كه‌ تێگه‌ “باڵا”كه‌ ده‌پارێزێت.[6]
ڕووداوێكی مێژوویی، له‌ یه‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا، پێشهاتێكی هه‌ڵكه‌وته‌‌، و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه‌ زه‌رووره‌ته‌ تێگه‌ییه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌،
له‌كاتێكدا له‌م نموونه‌یه‌، دووباره‌بوونه‌وه‌ ژێربنكه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ی زاراوه‌ دووپاتبووه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌چی هیگڵ ته‌ركیز ده‌خاته‌ سه‌ر كه‌یسه‌ پێچه‌وانه‌كه‌، واته كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته‌ مایه‌ی ئایدیاڵیزه‌كردن، و “ئاوفهیبونگ”[7]ی زاراوه‌یه‌ك‌ بۆ ئاستێكی باڵاتر. وه‌رن با وێنای په‌تێكی مۆبیۆس بكه‌ین كه‌ لایه‌كی ڕێککەوت و هه‌ڵكه‌وته[8]‌ و لایه‌كی تریشی زه‌رووره‌ته‌: وه‌كئه‌وه‌ی هیگڵ ڕوونیكردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ژێستێك له‌ هه‌مان دیوی‌ هه‌ڵكه‌وتدا دووباره‌بێته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ دیوه‌ پێچه‌وانه‌كه‌وه‌؛ دیوی زه‌رووره‌ت. له‌كاتێكدا ده‌كرێت دووباره‌بوونه‌وه‌ وه‌ك شتێك ده‌ربكه‌وێت كه له‌ پێداگرییه‌ كوێرانه‌كه‌یدا، به‌رهه‌ڵستی ئاوفهیبونگی دیاله‌كتیكی ده‌كات، هیگڵ ڕێگایه‌ك بۆ تێخستنی دووباره‌بوونه‌وه‌ له‌ شه‌رحه‌كه‌یدا له‌باره‌ی بزاوتی مێژووییه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌: ڕووداوێكی مێژوویی، له‌ یه‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا، پێشهاتێكی هه‌ڵكه‌وته‌‌، و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه‌ زه‌رووره‌ته‌ تێگه‌ییه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی[9] پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌، وه‌كئه‌وه‌ی هیگڵ به‌ هۆی چاره‌نووسی یۆلیۆس سیزار ڕوونیده‌كاته‌وه‌:
” ئێمه‌ خانه‌دانترین پیاوه‌كانی ڕۆما ده‌بینین وا فه‌رمانڕه‌وایی قه‌یسه‌ر به‌ شتێكی هه‌ڵكه‌وتوو ڕووكاره‌كیی[10]په‌تی داده‌نێن، هه‌روه‌ها وای داده‌نێن تێكڕای كاروباره‌كان له‌سه‌ر كه‌سێتیی قه‌یسه‌ر خۆیه‌وه‌ به‌ندن. سیسرۆ ئاوا بیری ده‌كرده‌وه‌، بروتوس و كاشیۆس هه‌روا. ئه‌مانه‌ باوه‌ڕیان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ [قه‌یسه‌ر] وه‌لابنرێت، حوكمی كۆماری خۆبه‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵوه‌سه‌ به‌رچاوه‌ش ده‌ستی لێ وه‌شاندبوون، بروتۆس كه‌ كاره‌كته‌ر و كه‌سێتییه‌كی هێجگار خانه‌دانانه‌ی هه‌بوو، و كاشیۆش كه‌ له‌ ئینێرژییه‌كی كرداریی زیاتر له‌ سیسرۆ به‌هره‌مه‌ند بوو، ئه‌م پیاوه‌ [واته‌ قه‌یسه‌ر]یان كوشت، گه‌رچی ڕه‌ندییه‌كانی ویشیان به‌رز ده‌نرخاند. به‌ڵام ده‌موده‌ست ڕوونبوویه‌وه‌ ته‌نیا تاكه‌ ویست(will)ێك ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی ڕۆمانی به‌ڕێوه‌ببات، و ئێستاش ڕۆمانه‌كان ناچارن ئه‌م بۆچوونه‌ په‌سه‌ندبكه‌ن؛ چونكه‌ له‌ هه‌موو قۆناغێكدا له‌م جیهانه‌، شۆڕشێكی سیاسی ئه‌وكاته‌ له‌ مێشكی خه‌ڵكی چه‌سپاوه‌ كه‌ دووباره‌بووبێته‌وه‌. به‌م پێیه‌ ناپلیۆن دووجار شكستیهێنا، و بۆربۆنه‌كانیش دووجار دوورخرانه‌وه‌. ئه‌و شته‌ی له‌ سه‌ره‌تادا ته‌نیا وه‌ك شانس و هه‌ڵكه‌وت ده‌رده‌كه‌وت، به‌ هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی، بوونێكی واقیعی و به‌دیهاتوو و په‌سه‌ندكراو به‌خۆوه‌ده‌گرێت”[11].
هیگڵ و ژیژەک لە چێوەیەکدا
ئه‌م نموونه‌یه‌ی قه‌یسه‌ر به‌ تایبه‌تی بۆیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ باسه‌كه‌مانه‌وه‌، چونكه‌ په‌یوسته‌ به‌ چاره‌نووسی ناو (name)ێكه‌وه‌: ئه‌و شته‌ی له‌ پێشهاتی سه‌ره‌تایی خۆیدا، ناوێكی هه‌ڵكه‌وتی تاكه‌كه‌سێكی دیاریكراو بوو، له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه‌‌، ده‌بێته‌ ناونیشانێكی گشته‌كی و یونڤێرساڵ (ئۆگۆستۆس وه‌ك قه‌یسه‌ری یه‌كه‌م). كه‌واته‌ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تارماییه‌كاندا بكه‌ین؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا، “ئاوفهیبونگ”ی شكستخواردووی مردووه‌كان‌ (له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌رمان له‌ شێوه‌ی تارماییه‌كاندا) ته‌نیا ئاسته‌نگ و گرفتێكی[12] نادیاله‌كتیكی نییه‌، شتێك كه‌ شێوه‌ی “ئاسایی” به‌ره‌وپێشچوونی دیاله‌كتیكی ده‌له‌قێنێت، به‌ڵكوو گرفتێكی زه‌رووره‌ كه هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ڕه‌خسێنێت، واته‌ بۆ “ئاوفهیبونگ”ی سه‌ركه‌وتوو. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ قه‌یسه‌ر: ئه‌و خاڵه‌ بیر خۆتان بهێننه‌وه‌ كه‌، به‌پێی ئه‌فسانه‌كه،‌ قه‌یسه‌ر له‌ شه‌وی پێش جه‌نگه‌كه‌ كه‌ تێیدا پیلانگێڕه‌كان شكستیان هێنا وه‌ك تارماییه‌ك خۆی نیشانی بروتوس دا. گه‌ر به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ هامڵێتیش حه‌كایه‌ته‌كه‌ی قه‌یسه‌ر بخوێنینه‌وه‌، ئه‌وا ته‌نیا له‌دوای ئه‌وه‌ی قه‌یسه‌ر بۆ كه‌لله‌سه‌رێك كورت ده‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئیدی وه‌ك تارماییه‌ك هه‌ڵناكوتێته‌ سه‌ر زیندووه‌‌كان، ده‌توانێت خۆی بگۆڕێته‌ سه‌ر ناونیشانێكی گشته‌كی: “قه‌یسه‌ر”.
به‌هه‌رحاڵ، لێره‌دا ده‌بێت سه‌رنج له‌ جیاوازیی نێوان دوو نموونه‌كه‌ی هیگڵ بده‌ین: له‌كاتێكدا له‌ هه‌ر دوو كه‌یسه‌كه‌دا، دووباره‌بوونه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وت نه‌فی و تێهه‌ڵكێش و بڵند ده‌كاته‌وه‌ (sublate) بۆ زه‌رووره‌تێكی تێگه‌یی، به‌ڵام ته‌نیا له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی قه‌یسه‌ردا، ناوێكی شه‌خسی بۆ ئاستی ناونیشانێكی گشته‌كی بڵند ‌ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی ناپلیۆندا، خاڵه‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌، زه‌رووره‌تی ڕووداوێك پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌: ناپلیۆن ده‌بووایه‌ دووجار شكست بهێنێت تا تێبگات كه‌ ئیدی ڕۆژگاری وی به‌سه‌رچووه‌، و‌ شكستخواردنه‌كه‌ی ته‌نیا پاشهاتێكی تێپه‌ڕ نه‌بووه‌. قه‌یسه‌ر پێویست نه‌بوو دووجار شكستب هێنێت، ته‌نیا جارێك مرد و وه‌ك ناونیشانێكی گشته‌كی (universal title) گه‌ڕایه‌وه‌، واته‌ با بڵێین به‌ مردنی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتێكدا ناپلیۆن وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وت و ڕووكاره‌كی له‌ هه‌ردوو شكسته‌كه‌ی خۆیدا به‌ سه‌لامه‌تی گیانی ده‌رباز كرد (شكسته‌كانی ساڵی ١٨١٣ و ساڵی ١٨١٥)، به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی بێبایه‌خ و ناكارا[13] له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مێژوودا، له‌ دوورگه‌ی چۆڵوهۆڵی هێلینای قه‌دیس یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌نووسییه‌وه‌. ناپلیۆن وه‌ك تارماییه‌ك گه‌ڕایه‌وه‌، نه‌ك وه‌ك تێگه‌یه‌كی یونیڤێرساڵ و گشته‌كی: واته‌ وه‌ك ئه‌و تارماییه‌ی برازاكه‌ی خۆی ناپلیۆنی سێیه‌می ڕاونا، كه‌ وه‌كئه‌وه‌ی ماركسیش وتوێتی تراژیدیای (كه‌وتنه‌كه‌ی ناپلیۆن) وه‌ك كۆمیدیا و گاڵته‌جاڕییه‌ك خۆی دووباره‌كرده‌وه‌.
به‌م پێیه‌ ئه‌م دوو دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌‌ به‌ته‌واوه‌تی جیاوازن: یه‌كه‌میان [دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌ی قه‌یسه‌ر] ڕێگه‌ی بۆ ناونیشانێكی گشته‌كی خۆشكرد، به‌ڵام دووه‌میان [دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌ی ناپلیۆن] ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی گشتێتی ده‌به‌خشێته‌ شكست.
به‌هه‌رحاڵ، بارودۆخه‌كه‌ به‌كرده‌یی ئاڵۆزتره‌. گه‌رچی ناپلیۆن شكستیهێنا، به‌ڵام كۆد (code)ه‌كه‌ی بناغه‌ی سیسته‌می یاسایی بۆرژوازیی مۆدێرنی داڕشت، هه‌روه‌ها خه‌ونی ئه‌وروپایه‌كی یه‌كگرتوو كه‌ ئه‌و خۆی به‌شوێنییه‌وه‌ بوو تا ئه‌مڕۆش ماوه‌ته‌وه‌ (یه‌كێتیی ئه‌وروپا). له‌لایه‌كی تر، گه‌رچی قه‌یسه‌ر وه‌ك ناونیشانێكی گشته‌كی دیسان ده‌ركه‌وته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌ پاشمه‌رگه‌كه‌ی ده‌ستپێكی كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ڕۆمانییه: قه‌یسه‌ریزم ده‌بووایه‌ هه‌میشه‌ پشت به‌ فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازی ببه‌ستێت. ڤێرژنه‌ جێگره‌وه‌كانی ڕابردوو كه‌ له‌ شكڵێكی تارمایی ئاسادا درێژه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن، “كرانه‌وه‌یی” ئونتۆلۆژی پرۆسه‌ مێژووییه‌كه‌ پێكده‌هێنێت، چێسته‌رتۆن به‌ ڕوونی ئه‌م خاڵه‌ی خستۆته‌ڕوو:
“ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت ئێستا جیهان له‌ دۆخێكی باشتردا ده‌بوو، گه‌ر ناپلیۆن هه‌رگیز شكستی نه‌هێنابا، به‌ڵكوو سولاله‌ ئیمپڕاتۆرییه‌كه‌ی خۆی دامه‌زراندبا، خه‌ڵكی ده‌بێت به‌په‌له‌ دیده‌ عه‌قڵییه‌كه‌یان ڕاست بكه‌نه‌وه‌‌. هه‌ر خودی تێگه‌كه‌ شتێكی نوێیه‌ بۆیان. گه‌رچی [سه‌ركه‌وتنی گریمانكراوی ناپلیۆن] ڕێگه‌ی له‌ كاردانه‌وه‌ی پرووسییه‌كان ده‌گرت؛ یه‌كسانی و ڕۆشنگه‌ری به‌بێ ناكۆكییه‌كی كوشنده‌ له‌گه‌ڵ دیندا ده‌پاراست؛ ئه‌ورووپییه‌كانی یه‌كده‌خست و ڕه‌نگه‌ داڕزانی سیسته‌می په‌رله‌مانتاری و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ فاشیستی و به‌لشه‌فییه‌كانیشی لادابا. به‌ڵام له‌م چاخه‌ی بیریاره‌ ئازاده‌كاندا، مرۆڤه‌كان له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه‌ به‌ڕاستی ئازاد نین بیر له‌ هزرێكی وا بكه‌نه‌وه”‌[14].
ته‌نیا بژارده‌ هه‌ڵه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بژارده‌ ڕاسته‌كه‌ ده‌سازێنێت
ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌، له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی مێژووییدا به‌ مانا بنیامینییه‌ ڕادیكاڵه‌كه‌ی، ئێمه‌ ته‌نیا به‌ره‌و ڕابردوو بۆ ساته‌وه‌خته‌ ئاوه‌ڵاكه‌ی بڕیاردان ده‌گه‌ڕێینه‌وه،‌ و ئه‌مجاره‌ بژارده‌ درووسته‌كه‌‌ هه‌ڵده‌بژێرین. به‌ڵكوو وانه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بژارده‌ی یه‌كه‌ممان به‌ناچاره‌كی بژارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ش ڕێك له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره: “بژارده‌ درووسته‌كه‌” ته‌نیا له‌ جاری دووه‌مدا ده‌ڕه‌خسێت و مومكینه‌، واته‌ له‌ دوای بژارده‌ هه‌ڵه‌كه‌، به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ته‌نیا بژارده‌ هه‌ڵه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بژارده‌ ڕاسته‌كه‌ ده‌سازێنێت. ئه‌و تێگه‌یه‌ی گوایه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ پێشوه‌خته‌ له‌ جاری یه‌كه‌مدا بژارده‌ ڕاسته‌كه‌مان هه‌ڵگرتبێته‌وه‌‌، و ته‌نیا به‌هه‌ڵكه‌وتیش شانسه‌كه‌مان له‌ده‌ستداوه‌، چاوبه‌ست و وه‌همێكی ڕیترۆئه‌كتیڤه‌. پارادۆكسی “په‌تی مۆبیۆس”یش هه‌ر به‌م جۆره‌ كار ده‌كات، گه‌ر ئێمه‌ لایه‌كی په‌ته‌كه‌ وه‌ك لای هه‌ڵه‌ و لایه‌كی تریشی وه‌ك لای حه‌قیقه‌ت درك بكه‌ین: به ‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونمان له‌سه‌ر لایه‌ هه‌ڵه‌كه‌، (له‌وانه‌یه‌) خۆمان له‌سه‌ر لای حه‌قیقه‌ت ببینینه‌وه‌.
به‌هه‌رحاڵ، سنووری ئه‌م نموونه‌یه‌ له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی گشتێتی له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درێژه‌ ده‌دات به‌ پشت به‌ستن به‌ لێكدژییه‌ (كانتییه‌)كه‌ی نێوان فۆرمی ڕه‌مزیی گشته‌كی و ناوه‌ڕۆكی دیاریكراوی هه‌ڵكه‌وتئاسا. ئه‌و خاڵه‌ی لێره‌دا نادیده‌ ده‌گیرێت بریتییه‌ له‌ نێوانگیرییه‌كه‌یان، ئه‌و شته‌ی هیگڵ ناوی نابوو “گشتێتیی كۆنكرێتی”. ئاخۆ كڕۆكی نێگه‌تیڤیته‌‌ی دیاله‌كتیكی بریتییه‌ نییه‌ له‌ كورته‌سێركێت[15](شۆرت)ی نێوان توخم (genus) و (یه‌كێك له‌) جۆره‌ (species)كانی، به‌ته‌رزێكی وه‌ها كه‌ توخم وه‌ك یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ ‌به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی تر و ده‌چێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌رێنی و نێگه‌تیڤه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا؟ به‌رسڤه‌ زیره‌كانه‌كه‌ی ئامبه‌یدكار بۆ گاندی بیرخۆتان بهێننه‌وه‌: “تاوه‌كو كاسته‌كان هه‌بن، كه‌سانی ده‌ره‌-كاست  و ده‌ركراویش هه‌ر هه‌ن”. تا ئه‌وكاته‌ی كاسته‌كان هه‌بن، هه‌میشه‌ ڕه‌گه‌زێكی هێجگار بێبه‌ها و پله‌سفریش هه‌یه‌، ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ له‌كاتێكدا به‌ ڕووكه‌ش و فۆرماڵییانه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌مه‌كه‌،  كه‌چی هیچ جێیه‌كی شیاوی له‌ناو‌ سیسته‌مه‌كه‌دا نییه‌، و به‌م جۆره‌ش گشتێتیی (چه‌پێنراو)ی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌نوێنێته‌وه‌. به‌م مانایه‌، گشتێتیی كۆنكرێتی ده‌قاوده‌ق ئه‌و گشتێتییه‌یه‌ كه‌ خۆی ده‌خاته‌ پاڵ جۆره‌كانیه‌وه‌‌، له‌ كه‌وڵی ساته‌وه‌ختێكی تاقانه‌دا كه‌ ناوه‌ڕۆكێكی دیاریكراوی نییه‌- به‌كورتی، ده‌قاوده‌ق ئه‌و كه‌سانه‌ی جێیه‌كی شیاویان له‌ گشت (whole)ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه‌ (وه‌كو لاتوپووته‌كان‌ “rabble”) ڕه‌هه‌ندی گشته‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌نوێننه‌وه كه‌ به‌دییانده‌هێنێت. هه‌ر بۆیه‌ لاتوپووته‌كان ناكرێت بسڕدرێنه‌وه‌، مه‌گه‌ر تێكڕای بینای كۆمه‌ڵایه‌تی له ‌ڕیشه‌وه‌ بگۆڕدرێت (هیگڵیش به‌ته‌واوه‌تی ئاگای له‌مه‌یه‌؛ به‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ش یه‌كانگیره‌، ددان بنێت به‌وه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م “گرفته‌ شڵه‌ژێنه‌ره‌” مه‌حاڵه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌ هه‌ڵكه‌وته‌كان، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكاره‌ كۆنسێپچواڵه‌ هێجگار خۆنشین و ئیمانێنته‌كان). ئه‌م گیرۆده‌ییه‌ پێچاوپێچه‌ی گشتێتی و جۆره‌ دیاریكراوه‌كه‌ی، خه‌سڵه‌تێكی سه‌ره‌كی جووڵه‌كه‌ی هیگڵه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ترانسدێنتاڵیزمی كانت كه‌ تێیدا فۆرمه‌ ترانسدێنتاڵه‌كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی له‌پێشینه‌یه‌ و له‌ ناوه‌ڕۆكه‌ دیاریكراوه‌كه‌ی هه‌ڵاوێردكراوه‌ و نێوانگیری نه‌كراوه‌.
سەرچاوە:
Slavoj Žižek, Sex and the failed absolute,  pp. 210-214
پەراوێزەکان:
[1]ئه‌م نووسینه‌ كورته‌ پاژێكه‌ له‌ كتێبی “سێكس و موتڵه‌قی شكستخواردوو”.
[2] Peripeties
[3]Exclusive stance
[4]دیاره‌ ئه‌مه‌‌ وته‌ی مه‌سیحه‌ بۆ حه‌وارییه‌كانی له‌ ئینجیلدا.‌
[5] The law is the law
[6]نمونه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ڕوون و ئاشكراتری ئه‌م ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌یه‌ بازاڕ و ده‌وڵه‌ته‌: ئه‌گه‌ر بێتو تا كۆتاییه‌كه‌ی په‌یڕه‌وی له‌ هێڵی بازاڕ بكه‌ین، و هه‌وڵبده‌ین قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی فراوان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێـت زیاتر و زیاتر پشت به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ببه‌سیتین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بازاڕ بۆ لۆژیكه‌ ناونشینه‌كه‌ی خۆی جێبهێلرێت، به‌ره‌و له‌ناوبردنی خۆی سه‌ر ده‌كێشێت (مۆنۆپۆلییه‌كان، كێبڕكێ داده‌ڕووخێنن و هتد)، و ته‌نیا ڕێكخستنێكی ده‌ره‌كی ده‌توانێت ڕزگاری بكات-  ژیژه‌ك.
[7]Sublation، كه‌ وه‌رگێڕانه‌ ئینگڵیزییه‌كه‌ی زاراوه‌ی “ئاوفهیبونگ”ی هیگڵه‌، له‌ كوردیدا ده‌كرێت هاوكات ئه‌م چه‌ند هاوتایه‌ی بۆ به‌كار بێت، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان دیوێكی زاراوه‌كه‌ ده‌نوێنێته‌وه‌ “نه‌فیكردن، پاراستن و بڵندكردنه‌وه‌”.
[8]Contingency
[9] Inner notional necessity
[10] Adventitious
[11]Quoted from www.marxists.org/reference/archive/hegel/works/hi/lectures3.htm
[12]Complication
[13] Non-entity
[14]G. K. Chesterton, “The Slavery of the Mind”.
[15] Short circuit
The post چه‌مكی دووباره‌بوونه‌وه‌ لای هیگڵ appeared first on ژنەفتن.