پێشەکییەک لەسەر کتێبێک لەبارەی بیرکردنەوەی مۆریس بلانشۆ*
١
بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی ڕۆژئاوا، بیركردنه‌وه‌یه‌كی دووتایی یا دوالیستی و دووچاوگییه؛ ئه‌م جۆره دوالیزمه له پارمه‌ندیسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فڵاتوون به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی له فه‌لسه‌فه‌دا جێگیر ده‌كرێت. بیركردنه‌وه‌ی دووتایی، سه‌ره‌تا به تیۆری ئۆنتۆلۆژیی پارمه‌ندیس و پاشان به تیۆری ئیپستمۆلۆژیی ئه‌فڵاتوون دێته ناو فه‌لسه‌فه‌وه. كاری میتافیزیك دووپارچهكردنی جیهانه؛ و جیهان دابه‌ش ده‌كات بۆ دوو چاوگی دژبه‌یه‌ك. به ده‌ربڕینێك، میتافیزیك به دووتاییهكی بنچنه‌یی كار ده‌كات: دیار/نادیار، ناواخن/ڕواڵەت، بوون/نەبوون، عه‌قڵ/هه‌ست، جەوهەر/دیاردە، خودئاگا/ناخودئاگا، حزوور/غیاب، ژیان/مه‌رگ، ڕۆح/جه‌سته، ئه‌خلاق/چێژ، ناوه‌وه/ده‌ره‌وه، گوتراو/نووسراو، عه‌قڵمه‌ندی/شێتی، خود/ئه‌ویتر، چه‌ق/په‌راوێز و قووڵایی/ئاست[١]. له بیركردنه‌وه‌ی دووتاییدا، ئه‌وه‌ی كه گرنگه تای یه‌كه‌مه و تای دووه‌م، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كه‌م، په‌راوێز و سه‌ركوت ده‌كرێت. به مانایه‌كی تر، مه‌رگ، نه‌بوون، غیاب، نووسراو، شێتی، ده‌كرێته قوربانی ژیان، بوون، حزوور، گوتراو، عه‌قڵمه‌ندی. به‌و جۆره‌ی كه هایدگه‌ر نیشانی ده‌دات، فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی، به‌ر له‌وه‌ی كه بیری له نا-بوون، نا-هه‌قیقه‌ت، بوون، و غیاب كردبێته‌وه، پشتی به بوون، هه‌قیقه‌ت، و حزور به‌ستووه؛ یا به ده‌ربڕینێكی تر، «بوون»ـی گۆڕیوه بۆ حزوور. له‌م به‌ستێنه‌دا، بۆ نموونه، شێتی و مه‌رگ وه‌ك «ئه‌ویتر»ـه‌كانی عه‌قڵ (فه‌لسه‌فه) دانراوه و خراوه‌ته‌وه په‌راوێزه‌وه. مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا، له ئه‌فڵاتوونه‌وه تا فێردیناند سۆسێر، مێژووی سه‌ركوتكردنی نووسراو و به‌رگری بووه له گوتراو (گوفتار). گوتراو پێچراوه به حزوورهوه، له كاتێكدا كه نووسراو شوێنی غیاب و جیاوازییه. سه‌رتریی عه‌قڵ له هه‌ست، له سه‌رتریی گوتراو له نووسراوه‌وه هاتووه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه، به باوه‌ڕی ژاك دێریدا، دووتایی گوتراو/نووسراو، دووتاییهكی كلیلییه له میتافیزیكای ڕۆژئاوادا. نه‌ریتی ئه‌فڵاتوونی، هه‌میشه فه‌لسه‌فه له پێوه‌ند به «ده‌ره‌وه»ـی فه‌لسه‌فه و به تهریكخستنی ئه‌م ده‌ره‌وه‌یه پێناسه ده‌كات. هه‌قیقه‌تی فه‌لسه‌فی یه‌ك «حضوری په‌تی»یه[2] كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به ده‌ره‌وه و خواره‌وه چه‌په‌ڵ نابێت. په‌تی¬بوونی حزوور خه‌سڵه‌تی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌فڵاتوون، ئهفڵاتوونگهرایی و فه‌لسه‌فه‌یه. له سه‌ره‌تادا، جیایی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه داده‌مه‌زرێت. گوتراو ناوه‌وه‌یه و نووسراو ده‌ره‌وه؛ گوتراو حزووری لۆگۆسه و نووسراو، غیابی لۆگۆس. نووسراو، به ڕوانگه‌ی بلانشۆ، خودی دهرهكێتییه، و نووسین، یه‌ك جووڵه‌یه ڕووه‌و ده‌ره‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، كتێبه‌كانی بلانشۆ، كتێب نین به مانای باوی وشه، به‌ڵكه كار/به‌رهه‌م¬ن، چون له‌م به‌رهه‌مانه‌دا، له لایه‌كه‌وه، جیاوازیی نێوان چه‌ق و په‌راوێز ڕه‌چاو نه‌كراوه، چون نه ده‌ستپێكێك هه‌یه نه كۆتاییه‌ك، نه حزوور، نه مانا، نه كولتوور و نه سیسته‌م ده‌نوێننه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه، به‌رهه‌می بلانشۆ، یه‌ك به‌رهه‌مه له كتێبدا كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كتێبه‌وه، یه‌ك ناوه‌وه كه ده‌ره‌وه‌یه.
٢
مێژووی میتافیزیك هه‌میشه هه‌وڵی داوه غیاب، شێتی، نووسراو، مه‌رگ، و هتد سه‌ركوت بكات، به‌ڵام ئه‌م سهركوته هه‌میشه سه‌كه‌وتوو نه‌بووه، و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆ لایه‌نه سهركوتكراوهكهی خۆی بگه‌ڕێته‌وه. سه‌ركوت هه‌میشه و له خۆیدا سه‌ركه‌وتوو نییه؛ سه‌ركوتی سه‌ركه‌وتوو له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ركوت نییه، به‌ڵكه تهریكخستن، دوورخستنه‌وه و ڕاماڵینه بۆ ده‌ره‌وه. خودی چه‌مكی سه‌ركوت پێویست ده‌كات كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت. پرسی سه‌ركوتكراو یا تهریكخراو، هه‌میشه ده‌گه‌ڕێته‌وه، و یه‌كپارچه‌یی وه‌همی كه، به سه‌ركوتكردن دامه‌زراوه، له‌ناو ده‌بات. به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌گه‌رچی چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك غیاب، شێتی، مه‌رگ، نووسراو و هتد له سیسته‌می فیكریی فه‌یله‌سوفه‌كاندا كه، هه‌ندێكجار به ده‌ست ئه‌نقه‌ست وه‌ك «ئه‌ویتر»ـی عه‌قڵ، ڕه‌هه‌ندی تاریكی ئه‌ندێشه، چاڵی ژیانی مرۆڤ، و «پرسی زیاده»، ته‌ریك خراون، به‌ڵام له ساتگهلێكی هه‌ستیاردا به هێزێكی ته‌واوه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. به‌م پێیه، ده‌توانین بڵێین ناوه‌ڕۆكی بیركردنه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، به گشتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕه‌وتی تهریكخستنه نیشان ده‌دات. چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك غیاب، شێتی، نووسراو و هتد، تا ئاستی سڕینه‌وه سه‌ركوت نه‌كراون، به‌ڵكه وه‌ك «ڕۆحێكی چه‌په‌ڵ» بیركردنه‌وه‌ی دووتایی له‌ق ده‌كه‌ن؛ و به مانایه‌ك، نه سه‌ركوتی كامڵ كراون و نه تواندنه‌وه‌ی كامڵ، به‌ڵكه هه‌میشه له «سه‌رسنوور»ـه‌كانی گوتاره فه‌لسه‌فییه‌كاندا درێژه‌یان به مانه‌وه‌ی خۆیان داوه. به‌م مانایه، به‌رده‌وامیی ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فی، قه‌رزاری ئه‌و پرسه تهریكخراوهیه كه هه‌میشه، له لایه‌ن بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه، هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دراوه. به‌رمه‌بنای ئه‌مه به سوود وه‌رگرتن له ڕوانگه‌ی دیالێكتیكیی هیگڵ، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و شته‌ی كه به ڕواڵه‌ت ته‌ریك ده‌خرێت، بۆ هه‌میشه له بازنه‌ی ئه‌ندێشه ناكرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكه هه‌م ڕه‌ت ده‌درێته‌وه و هه‌م ده‌پارێزرێت؛ واته، پرسی تهریكخراو، له قۆناغی دواتردا به سیمایه‌كی تر و به ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر بوونی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت. له‌به‌ر ئه‌مه، فه‌لسه‌فه هه‌رچی زیاتر ویستبێتی خیانه‌ت له خۆی بكات و ئه‌ویتری خۆی وه‌ك زیاده بخاته په‌راوێزه‌وه، پرسی په‌راوێزخراو به هێزێكی گه‌وره‌تر خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر لۆجیكی عهقڵانییهتدا. ئه‌ڵبه‌ته، به‌رخوردی هه‌ر فه‌یله‌سوفێك له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی دوالیستیدا، به‌رخوردێكی جیاوازه؛ و هه‌ر فه‌یله‌سوفێك، به ڕێگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كان، پرسێكی تهریكخراو زیندوو ده‌كاته‌وه: فۆكۆ (شێتی)، بلانشۆ (مه‌رگ)، لێڤیناس (ئه‌ویتر)، دێریدا (نووسراو) و هتد.
بێگومان، نیچه یه‌كه‌مین كه‌سێكه كه ڕه‌خنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دوالیستی ده‌كات؛ ئه‌و، له كتێبی ئه‌ودیوی چاكه و خراپه‌دا، ده‌ڵێت باوه‌ڕی بنه‌ڕه‌تیی ته‌واوی فه‌یله‌سوفه میتافیزیسییهنهكان «باوه‌ڕه به به‌ها دژیهكهكان»
٣
بێگومان، نیچه یه‌كه‌مین كه‌سێكه كه ڕه‌خنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دوالیستی ده‌كات؛ ئه‌و، له كتێبی ئه‌ودیوی چاكه و خراپه‌دا، ده‌ڵێت باوه‌ڕی بنه‌ڕه‌تیی ته‌واوی فه‌یله‌سوفه میتافیزیسییهنهكان «باوه‌ڕه به به‌ها دژیهكهكان»[٣]. وه‌ك ده‌زانین ڕه‌خنه‌ی نیچه‌یی زیاتر ڕه‌خنه‌یه‌كی ئه‌خلاقییه و ڕه‌وتی په‌ره‌گرتن و ڕه‌چه‌ڵه‌كناسیی به‌هاكان ده‌خوێنێته‌وه. نیچه له‌و ڕه‌خنه گشتگیره‌دا كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌خلاق، ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی پێ ده‌دۆزێته‌وه، ڕیزبه‌ندییه چه‌مكییه‌كانی وه‌ك چاكه/خراپه، هه‌قیقه‌ت/هه‌ڵه، بوون/سهیرووڕهت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. له ڕاستیدا، پیاده‌كردنی میتۆدی ڕه‌چه‌ڵه‌كناسی به‌سه‌ر ته‌واوی میتافیزیكادا، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه پێك ده‌هێنێت كه پێی ده‌ڵێن «ئه‌ندێشه‌ی فه‌ڕه‌نسی». لێره‌دایه كه نیچه، بۆ فه‌یله‌سوفه فه‌ڕه‌نسییه‌كان، ده‌بێته ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی میتافیزیكای ڕۆژئاوا. دووركه‌وتنه‌وه له پیاده‌كردنی په‌یوه‌ندییه زنجیره‌ییه‌كانی نێوان ڕیزبه‌ندییه چه‌مكییه‌كان به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌دا، ڕیزبه‌ندییه‌ك كه به‌هۆی نه‌ریتی میتافیزیكای ڕۆژئاواوه گواستراوه‌ته‌وه، له ڕاستیدا یه‌كێكه له ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌ڕه‌نسا. ڕه‌نگه، ڕه‌خنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دووتایی، زیاتر له هه‌ر فه‌یله‌سووفێكی تر، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕه‌خنه‌یی دێریدا بێت؛ و ئه‌مه‌ش به درووستی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی دێریدادا ده‌بینرێت.
٤
به ڕوانگه‌ی دێریدا، مێژووی فه‌لسه‌فه، مێژووی دوالیزمه فه‌لسه‌فییه تایبه‌ته‌كانه: گوتراو/نووسراو، حضور/غیاب، هه‌قیقه‌ت/هه‌ڵه و هتد. یه‌ك ڕیزبه‌ندیی چه‌مكیی كه پێگه‌ی یه‌كێك له دووتایی چه‌مكه‌كان سه‌رتره له ئه‌ویتر. دێریدا له به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیدا، ئه‌ركی «هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه»ـی ئه‌م به‌رامبه‌رییه چه‌مكییه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: «هه‌وڵ ده‌ده‌م تا له سه‌رسنووری گوتاری فه‌لسه‌فیدا بمێنمه‌وه… سهرسنوورێك كه فه‌لسه‌فه به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه ڕه‌خسا، و خۆی وه‌ك ئیپستیمه پێناسه كرد، ئیپستیمهیهك كه له‌ناو یه‌ك سیسته‌می سنووردارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا كاری ده‌كرد، به‌رامبه‌رییه چه‌مكییه‌كان كه فه‌لسه‌فه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بێته نهڕهخساو… كه‌واته “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه”ـی فه‌لسه‌فه واته بیركردنه‌وه- به وه‌فادارترین و ناوهكیترین شێوه- له ڕه‌چه‌ڵه‌كناسیی بونیادمهندی چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كان، و له هه‌مان كاتدا (له یه‌ك ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تدا كه فه‌لسه‌فه نه ده‌توانێت چۆنێتییهكهی ده‌ستنیشان بكات و نه ده‌توانێت ناوی لێ بنێت) ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌م فه‌لسه‌فه توانیویه‌تی بیشارێته‌وه یا قه‌ده‌غه‌ی بكات، و له ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره سه‌ركوته‌وه خۆی بگۆڕێت بۆ مێژوو.»[٤] میتۆدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (ئه‌گه‌ر میتۆد بێت)، ته‌نها قڵپكردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دووتایی نییه؛ واته، ته‌نها هه‌وڵ نادرێت كه شوێنی جه‌خت یا پنتی چه‌قه‌هێز بگۆڕدرێت. به‌م مانایه‌ی كه له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها گرنگی به حزوور، گوتراو، هه‌قیقه‌ت و هتد دراوه و ئێستا ساتی ئه‌وه‌یه كه گرنگی به غیاب، نووسراو، هه‌ڵه و هتد بدرێت. به دڵنیاییه‌وه، ئه‌م جۆره میتۆده له هه‌مان لۆجیكی دووتایی و دووچاوگیی زاڵدا بیر ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، ناوهێنانی فۆكۆ به «فه‌یله‌سوفی شێتی»، بلانشۆ به «فه‌یله‌سوفی مه‌رگ»، دێریدا به «فه‌یله‌سوفی نووسراو» و هتد كارێكی ساویلكانه‌یه. دێریدا، وه‌ك هایدگه‌ر، باوه‌ڕی وایه كه بۆ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی یه‌ك ڕیزبه‌ندیی میتافیزیكی، ده‌بێت دوور بكه‌وینه‌وه له زیندووكردنه‌وه‌ی بونیادی ڕیزبهندئاسا و زنجیره‌یی.
كرده‌ی ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دووتایی، واته جووڵه‌یه‌كی دووقۆناغی كه دێریدا پێ ده‌ڵێت «نووسراوی دوانه‌یی» یا «زانستی دوانه‌یی». له قۆناغی یه‌كه‌مدا، دێریدا ڕیزبه‌ندیی چه‌مكی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و له قۆناغی دواتردا، له ڕه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، سه‌رنج ده‌داته ده‌ركه‌وتنی كتوپڕی «چه‌مك»ێكی نوێ، چه‌مكێك كه ئیتر ناتوانێت له لۆجیكی دووتایی پێشتردا جێ بگرێت، كه له به‌رامبه‌ریی چه‌مكیی هه‌ڵدێت. بێگومان ئه‌م چه‌مكه نوێیانه، «بڕیارنهدراویی دێریدایی»ن ، چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك «دیفڕانس»، «جێ-نیشانه»، «فارماكۆن»، «په‌رده»، «مه‌ودادانان»، «ته‌واوكه‌ر». دێریدا، بڕیارنهدراوییهكان، وه‌ك مه‌رجی په‌سه‌ندكردن یا ڕه‌تكردنه‌وه ده‌خاته ڕوو، وه‌ك ئیمكان یا نامومكین. شكڵگیریی گه‌مه‌ی بڕیارنهدراوییهكان، له ئه‌ندێشه‌ی سه‌ره‌تایی دێریدادا، وه‌ك پاڵنه‌رێكی دووپاته ده‌بینین: گه‌مه‌ی جێ¬نیشانه، كه هه‌م حازره و هه‌م غایب؛ گه‌مه‌ی فارماكۆن، كه هه‌م ژه‌هره و هه‌م دژه‌ژه‌هر، گه‌مه‌ی ته‌واوكه‌ر، كه هه‌م زیاده‌یه و هه‌م نه‌مان. دێریدا، به پێچه‌وانه‌ی لۆجیكی دووتایی كه له‌ناو سنووره‌كانی دابڕینی «یا ئه‌مه… یا ئه‌وه… » كار ده‌كات، لۆجیكی بڕیارنهدراویی ته‌واوكردن كه به‌یه‌كگه‌یشتنی «هه‌م ئه‌مه… هه‌م ئه‌وه… »یه جێگیر ده‌كات، لۆجیكێك كه له ئه‌ندێشه‌ی دووتایی هه‌ڵدێت و ده‌یشێوێنێت. یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لۆجیكی دووتایی به‌م جۆره‌ن: (ئه‌لیف=ئه‌لیف)؛ (ئه‌لیف≠نائهلیف). به‌ڵام جووڵه‌ی بڕیارنهدراویی ته‌واوكردن ده‌ربڕی یاسایه‌كی جیاوازه: هه‌م ئه‌لیف و هه‌م نائهلیف. بۆ نموونه، فارماكۆن هه‌م ژه‌هره و هه‌م دژه‌ژه‌هر، هه‌م سوودمه‌ند و هه‌م زیانمه‌ند. فارماكۆن له نێوان سنووره‌كانی ژه‌هر و دژهژههردا گه‌مه ده‌كات. گۆڕینی فارماكۆن بۆ ژه‌هر یا دژه‌ژه‌هر، به‌و جۆره‌ی كه لۆجیكی دووتایی ئه‌نجامی ده‌دات، ده‌بێته هۆكاری سڕینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌ته‌كانی ده‌لاله‌ت كه له‌م نیشانه‌یه‌دا شاراوه‌ته‌وه. نووسراو، ژه‌هره و سوكرات ده‌زانێت كه دواجار ڕۆژێك ئه‌م ژه‌هره ده‌نۆشێت. نووسراو، گۆڕی گوتراوه. فارماكۆن، فه‌رامۆشییه، فه‌رامۆشیی ئاگایانه؛ و به‌بێ فه‌رامۆشی، هیچ نووسراوێك ڕه‌خساو نییه.
٥
ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆ، به وردیی جووڵه‌ی بڕیارنهدراوییه، یا به ده‌ربڕینێكی باشتر، دژی هه‌موو جۆره بڕیارله‌سه‌ردان، ده‌ستنیشانكردن، پۆلێنبهندییهك ده‌وه‌ستێته‌وه. بلانشۆ وه‌ك بیرمه‌ند و ئه‌دیبێك، به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌ر چه‌شنه پۆلێنبه‌ندییه‌كی دووتایی هه‌ڵدێن؛ و نووسراوی ئه‌و، پێیه‌كی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدایه و پێیه‌كی له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا، واته، له كاتێكدا كه په‌یوه‌سته به هه‌ردوو پانتاییهكهوه، ملكه‌چی یاساكانی هیچ كامیان نییه[٥]. بلانشۆ، ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی سنووری لۆجیكی بیركردنه‌وه‌ی دووتاییهوه. نووسراوی ئه‌و، له سه‌رسنووری فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیاتدا جێ ده‌گرێت. مه‌به‌ست له سهرسنووربوونی بیركردنه‌وه/نووسراو له ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆدا، ئاماژه‌یه به خه‌سڵه‌تی ههڵپهسێراوبوون له نێوان ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌دا، خه‌سڵه‌تێك كه به تایبه‌ت له نووسراوه بڕگهییهكانی ئه‌ودا ده‌بینرێت و یه‌كپارچه‌یی فیكر و ته‌واوێتیی سیسته‌م له‌كار ده‌خات. ئه‌م سهرسنووربوونهی ئه‌ندێشه، پێشه‌كییه‌كه بۆ پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی دێریدا. بلانشۆ، له سه‌رسنووردا نیشته‌جێیه تا هه‌م بڕوانێته ده‌ره‌وه و هه‌م بۆ ئه‌شكه‌وتی به‌رهه‌م بگه‌ڕێته‌وه و شتێك ده‌رباره‌ی ده‌ره‌وه بڵێت؛ له سه‌رسنووری ئه‌ندێشه، زمان و ژیاندا- كه مه‌رگ سنوورییهتی. به‌م شێوه‌یه، به ڕوانگه‌ی بلانشۆ، هه‌موو شتێك
ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆ، به وردیی جووڵه‌ی بڕیارنهدراوییه، یا به ده‌ربڕینێكی باشتر، دژی هه‌موو جۆره بڕیارله‌سه‌ردان، ده‌ستنیشانكردن، پۆلێنبهندییهك ده‌وه‌ستێته‌وه.
له هه‌ڵپه‌سێرانی به‌رده‌وامدایه؛ ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌ست بۆ پێنووس ده‌بات هه‌ڵپه‌سێراو ده‌مێنێته‌وه. سیسته‌می فیكریی بلانشۆ (ئه‌گه‌ر سیسته‌مێك هه‌بێت)، به‌هۆی فرهپانتایی، ئاڵۆزی و خه‌سڵه‌تی شه‌به‌نگ-ئاسایه‌وه، ناتوانرێت كورت بكرێته‌وه بۆ ته‌وه‌ره‌یه‌كی ده‌ستنیشانكراو. هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ «ڕێك»كردن و پۆلێنبه‌ندیی بیركردنه‌وه‌ی بلانشۆ، مه‌حكوومه به شكست؛ چون خودی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌كاری سه‌رسه‌ختی هه‌موو جۆره پۆلێنبه‌ندیی و كورتكردنهوهیهكه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌ك ته‌وه‌ری هاوبه‌ش له به‌رهه‌مه‌كانی بلانشۆدا بدۆزینه‌وه، ته‌وه‌رێك كه ئه‌و گرنگییه‌كی زۆری پێ ده‌دات و وه‌ك میتافۆرێك له زۆربه‌ی ئایدیاكانیدا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، بریتییه له ته‌وه‌ره‌یه‌كی دوانه‌یی: مه‌رگ/بێده‌نگی. ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه له ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆدا، به چه‌ند تێگهگهلێك ته‌واو ده‌كرێت: غیاب، مه‌رگ، بۆشایی، شه‌و، چاڵ و هتد، كه هه‌موویان به جۆرێك ته‌وه‌ری مه‌رگ/بێده‌نگی ده‌نوێننه‌وه[٦]. ده‌توانین هاوكێشه‌یه‌كی بلانشۆیی-فۆكۆیی درووست بكه‌ین: (زمان=ده‌سه‌ڵات)، (بێده‌نگی=به‌ره‌نگاری). بێده‌نگی، زه‌رووره‌تی نووسراوه. كاتێك كه شتێك نه‌گوتراوه، كاتێك كه شتێك ده‌رنه‌بڕدراوه، به وردیی له‌م پنته‌دایه كه نووسراو ئاخێزگه و زه‌رووره‌تی خۆی ده‌دۆزێته‌وه. هه‌لومه‌رجی نووسه‌ریش به‌م جۆره‌یه؛ نووسه‌ر وه‌ك «من»، پێویسته تا ئاستێك كه ده‌توانێت له خۆی بێته ده‌ره‌وه، له خۆی جیا ببێته‌وه، له خۆی ڕزگاری ببێت: به‌ره‌نگاریی بێده‌نگی. هێڵه‌كانی بێده‌نگی له ئه‌ده‌بیاتدا، له ساده‌وه تا بێكت، به جۆرێك یه‌ك به‌ره‌نگاریی ڕاساوه.
٦
ئەم کتێبە، هه‌وڵێكی سه‌ره‌تاییه بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانج له‌م هه‌وڵه، ته‌نها به‌ده‌سته‌وه‌دانی پێشه‌كییه‌كه بۆ بیرمه‌ندێكی فرهپانتایی، زیاتر گرنگی به خوێندنه‌وه‌یی تێگه‌یی دراوه تا چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی ده‌قی. به ده‌ربڕینێكی باشتر هه‌وڵی ئه‌م بڕگه پهرشانه، تێگه‌سازیی ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆیه، و خواستی من ئه‌وه‌یه كه تێگه بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆ ده‌ستنیشان بكه‌م نه‌ك ناوه‌ڕۆكی ده‌قێكی تایبه‌ت ڕوون بكه‌مه‌وه. له‌م بڕگانه‌دا، هه‌وڵ دراوه یه‌كێك له تایه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی دووتایی زیندوو بكرێته‌وه: نووسراو، مه‌رگ، غیاب، ده‌ره‌وه و هتد. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌گه‌ر سوود له ده‌ربڕینی دێریدا وه‌ربگرین، ده‌بێت بڵێین ئه‌م بڕگانه له ڕاسته‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی «میتافیزیكای حضور»دا جێ ده‌گرن. نهخشهبهندیی تێگه‌یی ئه‌م بڕگانه، له‌سه‌ر وتاری «ئه‌ده‌بیات و مافی مه‌رگ» وه‌ستاوه. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم له كاتی ڕاڤه و ده‌ستنیشانكردنی تێگهكانی ئه‌م وتاره‌دا، گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ده‌قه‌كانی تری بلانشۆ. بلانشۆ هیچ ده‌قێكی تایبه‌تی نییه كه تایبه‌ت كرابێت به یه‌ك تێگه‌ی دیاریكراو. له ڕاستیدا، بڕگهبڕگهبوونی نووسراو، فرهتێگهبوونی ئه‌ندێشه نمایش ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه، زۆر زه‌حمه‌ته بۆ كه‌سێك كه بیه‌وێت تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی له فیكر و ئه‌ده‌بیاتی بلانشۆ به ده‌سته‌وه بدات. له ئه‌ندێشه‌ی بلانشۆدا، به‌ره‌وڕووی یه‌ك ئه‌ناتۆمی و توێكاریی چه‌مكیی دابڕاو ده‌بینه‌وه كه مه‌حاڵه پنتێك بدۆزینه‌وه بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنیان، چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك ناڕوونیی (دووواتایی)، غیاب، ئیلیا، ئه‌گه‌ری ئه‌ده‌بیات، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوژه، سیما (ڕوو)، جه‌وهه‌ری بێ جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌بیات، تۆقان، گیانكهنشت، نامومكینیی مه‌رگ، پرسی به‌تاڵ، شه‌وی ڕه‌سه‌ن، به‌رهه‌م/كار، ئه‌ده‌بیات وه‌ك ئه‌ویتر، شه‌وی تر، ئاخێزگه‌ی هونه‌ر، نهێنیی ئه‌زه‌لی، و هتد.
٧
خه‌سڵه‌تی بڕگه چییه؟ و بۆچی بڕگهنووسی سه‌بكی خوازراوی بلانشۆیه؟ له بڕگه‌دا، ئه‌دیب بۆ گوتن، قسه‌یه‌كی نییه، شرۆڤه‌یه‌كی نییه و كتوپڕ شتێك به زماندا ده‌هێنێت كه نهێنی و سه‌رسامبوونه، واته ئه‌ندێشه، خودی ئه‌ده‌بیات. كاری ئه‌ده‌بیات، گوتن نییه، به‌ڵكه خوڵقاندنی یه‌ك بڕگه‌یه، واته ئه‌ندێشه ده‌بێت بابه‌تی خودی ئه‌ندێشه بێت. بڕگه، یه‌ك فۆرمه، به‌ڵام فۆرم نه‌ك وه‌ك شێوه یا بیچم، به‌ڵكه وه‌ك یه‌ك بێ-سنووریی لهكۆتابهدهر كه بانگه‌شه‌ی كامڵبوون ناكات. كاری بڕگه، به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌مه‌وه، سه‌پاندنی بیركردنه‌وه نییه، به‌ڵكه جووڵاندن و ورووژاندنی بیركردنه‌وه‌یه. چێژی بڕگه، چێژی ڕێگه‌یه و نه‌ك چێژی گه‌یشتن: چێژی ته‌یی كردن، چێژی گه‌ڕان و پشكنین. گه‌ڕانی درێژ، ڕێگه‌ی نه‌هێشتنی گه‌یشتنه، ڕێگه كه كورت بێت گه‌یشتن زوو ده‌گات. بڕگه، نه‌گه‌یشتنی گه‌یشتنه، ته‌واونه‌بوونی ته‌واوبوون، و نا-سنوور بوونی سنوور. له بنه‌ڕه‌تدا، كاری ئه‌ندێشه نه‌گه‌یشتنه. بۆ بلانشۆ، گه‌یشتن، گه‌یشتنه به ڕێگه و نه‌ك به مه‌به‌ست: له به‌رهه‌مدا به‌دوای شتێكی ونبوودا ده‌گه‌ڕێت كه خودی به‌رهه‌مه. بڕگه، واته مه‌ودایه‌ك له نێوان دوو ئایدیادا هه‌یه، واته له نێوان دوو ئایدیادا جیاوازییه‌ك هه‌یه، و له جیاوازیدا، هه‌میشه دۆزینه‌وه‌ی دژ هه‌یه؛ واته، ئه‌مه‌ی كه هه‌ر ئایدیایه‌ك دژبوونی خۆی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه. چه‌مك له خۆیدا و له‌گه‌ڵ خۆیدا، جیاوازی و مه‌ودا داده‌نێت: «دیفڕانس». بڕگه، شوێن نییه، به‌ڵكه «شوێنی تر»ـه؛ زمان نییه، «زمانێكی تر»ـه؛ كات نییه، «كاتی تر»ـه. بڕگه په‌رته‌وازه‌یی یه‌كپارچه‌یی، دابڕانی به‌رده‌وامی، و شكێنراویی فه‌زایه. له بڕگه‌دا، فه‌زای ناو بڕگه و فه‌زای نێوان بڕگه و بڕگه‌یه‌كی تر گرنگه. بڕگه، له-فه‌زا-خستنی فه‌زایه. به یه‌ك مانا، ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه، «ڕووبه‌ری نه‌گوتراو»ـی نێوان بڕگهكانه كه خوێندنه‌وه پڕیان ده‌كاته‌وه. وه‌ڵامی بڕگه، دواهه‌مین وه‌ڵام نییه؛ له بنه‌ڕه‌تدا، هیچ ڕاڤه‌یه‌كی كۆتایی بوونی نییه. له بڕگه‌دا دووباره‌بوونه‌وه، گێڕانه‌وه، دیفڕانس، ڕاڤه‌ی ناكۆتا، ئاشكراكردن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هتد هه‌یه كه هه‌ر چه‌شنه وته‌یه‌كی كۆتایی ده‌سڕێته‌وه: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دیی بڕگه.
٨
هه‌موو «گوتن»ێك، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ «پرسی نه‌گوتراو». له هه‌موو ده‌قێكدا، پرسی نه‌گوتراو گرنگتره له پرسی گوتراو. كانت له شوێنێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته گوێ له‌و شته بگرین كه فه‌یله‌سوف نایڵێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێت. به‌م مانایه، ئه‌م بڕگانه، نه‌ك ته‌نها گوتراوی نه‌گوتراو، به‌ڵكه له ڕاستیدا نه‌گوتراوی نه‌گوتراون، ڕاڤه‌ی یه‌ك ڕاڤهن؛ به مانایه‌ك، ئه‌وه‌ی كه له‌م بڕگانه‌دا ناگوترێت یا وه‌ك پرسی نه‌گوتراو ماوه‌ته‌وه، به داپۆشراوی ده‌مێنێته‌وه. و ئه‌ركی خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه فه‌زای نه‌گوتراو نه‌ك له نێوان بڕگه‌كاندا، به‌ڵكه له‌ناو خودی یه‌ك بڕگه‌شدا بدۆزێته‌وه و بپارێزێت. خوێنه‌ر ده‌بێت مه‌ودای نێوان پرسی گوتراو و پرسی نه‌گوتراو بهێڵێته‌وه. ئه‌ندێشه‌ی مه‌زن یا بیرمه‌ندی مه‌زن، چه‌نده ده‌ڵێت، ئه‌وه‌نده‌ش ناڵێت، چه‌نده سه‌روكاری له‌گه‌ڵ گوتندا هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ نه‌گوتندا. له ڕاستیدا، فیكری ڕه‌سه‌ن، له گرژیی نێوان پرسی گوتراو و پرسی نه‌گوتراوه‌وه
ئه‌وه‌ی كه له‌م بڕگانه‌دا ناگوترێت یا وه‌ك پرسی نه‌گوتراو ماوه‌ته‌وه، به داپۆشراوی ده‌مێنێته‌وه
دێت. بلانشۆ، وه‌ك هایدگه‌ر، بیر له «پرسی بیرلێنه‌كراوه له بیركردنه‌وه‌دا» ده‌كاته‌وه. بیركردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت پرسی بیرلێنه‌كراوه له قووڵایی خۆیدا جێ بكاته‌وه. بیركردنه‌وه تا قووڵتر بێت، پرسی بیرلێنه‌كراوه زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. پرسی بیرلێنه‌كراوه، ئه‌ندێشه وه‌ك نهێنییه‌ك ده‌هێڵێته‌وه. هه‌قیقه‌تی بیركردنه‌وه نه‌ك ته‌نها له‌و شته‌دا نییه كه گوتراوه، به‌ڵكه له‌و شته‌دا كه نه‌گوتراوه و بێده‌نگ ماوه‌ته‌وه، شاراوه‌ته‌وه..
پەراوێزەکان:
١. له شوێنێكی تر و به دیاریكراوی له پێشه‌كیی وتاری «ئه‌ندێشه‌ی ده‌ره‌وه»ـی فۆكۆ، بیركردنه‌وه‌ی دووتایی یا دوالیستیم ڕوون كردووه‌ته‌وه. له‌وێدا ئاماژه‌م به دووتایی ناوه‌وه/ده‌ره‌وه كردووه له ئه‌ندێشه‌ی فۆكۆ و بلانشۆدا. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ: میشێل فۆكۆ، شانۆی فه‌لسه‌فه، و: سه‌روان ئه‌حمه‌د، ده‌زگای غه‌زه‌لنووس، چاپی یه‌كه‌م، 2019
2. Pure presence
٣. فریدریش نیچه، فراسوی نی‌ك و بد (درأمدی بر فلسفهی أینده)، ت: دكتر سعید فیروزأبادی، انتشارات جامی، چاپ سوم، تهران 1391، ص35.
٤. ژاك دریدا، مواضع، ت: پیام یزدانجو، نشر مركز، چاپ چهارم، تهران 1381، 47
٥. M. Blanchot, The Station Hill Blanchot Reader. Ed. Georg Quash. Barrytown: Station Gill Press, 1999.
٦. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌كرێت خه‌سڵه‌تی گشتیی به‌رهه‌مه‌كانی بلانشۆ، به‌م جۆره دیاری بكه‌ین: ئایدیای به‌رده‌وامی مه‌رگ، بڕگهبڕگهبوونی فۆرم، سهرسنووربوونی ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه، میتۆدی دوانه‌یی مه‌رگ یا مه‌رگی دووهێنده، میتۆدی دوانه‌یی زمان: زمان وه‌ك به‌دیهاتنی مانا و زمان وه‌ك ماتریاڵێتیی وشه، ناپه‌یوه‌سته‌گی، فره‌چه‌شنی، له‌فۆرم-خستن، جیاوازی، نادیاری، لهپێناسهخستن، لهئهفسوون-خستن، هه‌ڵوه‌شانه‌وه، له‌چه‌ق-خستن، جێگۆڕكێی به‌رده‌وام و هتد. دژیه‌كی، پارچه‌پارچه‌یی، و ناڕوونیی ئه‌ندێشه/نووسراوی بلانشۆ، ده‌ربڕی جۆرێك یه‌كپارچه‌ییه له «فۆرم»ـی ئه‌ندێشه‌دا.
*ئەم وتارە پێشەکی کتێبێکە لەبارەی بیرکردنەوەی (مۆریس بلانشۆ)ی فەیلەسوف و ڕەخنەگر و ئەدیبی فڕەنسایی، کە ئامادەی چاپە.