مەرجەکانی بڵاوکردنەوە

تێکست و بابەتەکە بە تەختەکلیلی کوردی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە بە فەڕمی ناسێنراوە و لەسەر وۆرد دێکۆمێنت نووسرابێت. بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی کرتە لێرە بکە.
لەڕووی ڕێنووس و نژوەوە ئەدێت و هەڵەچنی کرابێت و لانی کەم کەمترین هەڵەی تێدابێت کە ئێمە بتوانین بە جارێک پێداچوونەوە، هەڵەبڕی بکەین.
دەبێت بابەتەکان (توێژینەوە و بابەتی تیۆری و وتار و بۆچوونەکان… هتد) ڕەچاوی بنەماکانی نووسین لەو بوارانەدا کرابێت. بۆ ‘تێکستی ئەدەبی’یش ئێمە داهێنان لەبەرچاو دەگرین.
بۆ بابەتی وەرگێڕدراو دەبێ ناوی سەرچاوەکە یان لینکی سەرچاوە ئۆرژیناڵەکەی لەگەڵدا بێت.
هەر بابەتێک کە ئاماژەی ڕەوایەتدانی بە (فاشیزم، ڕاسیزم ، سێکسیزم، توندوتیژیی ئایینی، دژەئازادی و دژەژن) تێدا بێت، بڵاو نابێتەوە.
هەر بابەتێکیش وشە و دەستەواژەی زۆری زمانە بیانییەکانی تێدابێت، بڵاو ناکرێتەوە، مەگەر ئەو چەمک و زاراوە فیکری و فەلسەفییانەی کە لە زمانە ئۆرژیناڵەکەوە وەرگیراون و تاڕادەیەکی زۆر جێ کەوتوون.
ئەگەر هەر تێکست و بابەتێک تا چوار ڕۆژ بڵاو نەکرایەوە، ئەوە لەبەر هۆیەک لەو هۆیانەی سەرەوە بڵاو نەکراوەتەوە و ئێمە ناچار نین ڕوونکردنەوە بدەین.
بابەت و تێکستێک کە پێشتر لە ماڵپەڕ یان سایتێکی دیکە بڵاوکرابێتەوە، لێرە بڵاو ناکرێتەوە.
زۆر سپاسی نووسەران و بەردەنگە بەڕیز و خۆشەویستەکانی ماڵپەڕی (ژنەفتن) دەکەین کە تەنیا لە ڕێگەی ئیمەیلی تایبەتی ماڵپەڕەکەوە، یان بەشی پەیوەندی بابەتەکانیان (یان ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانیان) بنێرن.