دیمانه چییه و به كه‌ڵكی چی دێت؟
له فره‌نسییه‌وه: فازڵ مه‌حموود
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونی خۆت له چاوپێكه‌وتنێك، گفتوگۆیه‌ك یان دیمانه‌یه‌ك زۆر ئه‌سته‌مه. زۆرجار كاتێك پرسیارێكم لێ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاره‌كه كاریگه‌ریم تێ ده‌كات، به شێوه‌یه‌كیی ئاشكرا هه‌ستم به‌وه‌كردووه هیچم بۆ وتن نه‌بووه. پرسیاره‌كان وه‌ك هه‌موو شتێكی تر دروست ده‌كرێن. گه‌ر ده‌رفه‌تتان بۆ نه‌هێڵنه‌وه خۆتان پرسیاره‌كانی خۆتان له ڕێگای ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه دێن دروست بكه‌ن، له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نیا پرسیاره‌كانتان بۆ «بخه‌نه ڕوو»، ئه‌وا شتێكی گرنگ و ئه‌وتۆ بۆ وتن بوونی نابێت. هونه‌ری دروستكردنیی كێشه‌یه‌ك زۆر گرنگه: كێشه ده‌خولقێنرێت، واته بارودۆخی كێشه‌یه‌ك پێش گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ر بۆی. هیچ لایه‌نێكی ئه‌م شته له‌نێو چاوپێكه‌وتنێك و گفتوگۆیه‌ك یان مشت‌ومڕێك جێگای خۆی ناگرێت. ته‌نانه‌ت تێڕامانیش بۆ جارێك دووجار یان زۆرجار به ته‌نیا به‌س نییه. به تایبه‌ت تێڕامان. بیانوو و ڕه‌خنه‌كانیش، زۆر خراپه. زۆرجار كه بیانووم پێ ده‌گرن پێمخۆشه بڵێم: «زۆرباشه، زۆرباشه، با بچینه سه‌ر بابه‌تێكی تر». بیانووه‌كان هه‌رگیز هه‌ڵگری هیچ شتێك نین. ڕێك هاوشێوه‌ی ئه‌و كاته‌یه كه پرسیارێكی گشتیم لێ بكه‌ن. ئامانجه‌كه بریتی نییه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه به‌ڵكوو خۆده‌ربازكردنه، خۆده‌ربازكردنه له‌م پرسیارانه. زۆربه‌ی خه‌ڵك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا له كاتی دووباره‌كردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی پرسیاردا ده‌توانین خۆمانی لێ بدزینه‌وه. بۆ نموونه پرسیاری فه‌لسه‌فه چییه؟ ئایا فه‌لسه‌فه مردووه؟ فه‌لسه‌فه تێ په‌ڕێنراوه؟ ئه‌م پرسیارانه زۆر ناخۆش و وه‌ڕسكه‌ره. ناكرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر پرسیارێك له پێناو ئه‌وه‌ی خۆتانی لێ ده‌رباز بكه‌ن. هاوكات خۆدزینه‌وه له پرسیار هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه ناكرێت. بزووتن هه‌میشه له سه‌ر شانی بیرمه‌ند رووده‌دات، یان له‌و ساته‌ی كه پێڵووه‌كانی ده‌ترووكێنێ. خۆده‌ربازكردن، پێشتر ڕوویداوه، یان هه‌رگیز ناتوانین لێی ده‌ربازبین. پرسیاره‌كان به شێوه‌یه‌كیی گشتی ڕۆچوونیان به‌ره‌و داهاتوو (یان ڕابردوو) هه‌یه. داهاتووی ژنان، داهاتووی شۆڕش، داهاتووی فه‌لسه‌فه، هتد. به‌ڵام به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، چه‌ند سهیروورهیهك هه‌یه كه له‌نێو بێده‌نگیدا كار ده‌كه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ك نه‌بینراون. زۆرجار به واتایهكیی مێژوویی یان تاكه‌كه‌سی یان جیهانی بیر له سه‌یرووره ده‌كرێته‌وه. سهیروورهكان جوگرافین، شوێنگۆڕكێ ده‌كه‌ن، ئاراستهكانن، هاتنهناوهوە و ده‌رچوونن. «بوونبه ـ ژن»ـێك هه‌یه كه ناكرێت له‌گه‌ڵ ژناندا تێكه‌ڵی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ڕابردوویان و داهاتوویان، ئه‌م سه‌یرووره‌یه بریتییه له‌وه‌ی ژنان دێنه ناوییه‌وه له پێناو ده‌ربازبوون له ڕابڕدوو و داهاتوویان، له پێناو ده‌ربازبوون له مێژوویان. «بوونبه ـ شۆڕشگێڕیش» هه‌یه كه وه‌ك داهاتووی شۆڕش نییه و به شێوه‌یه‌كیی ناچاریی له لایه‌ن خهباتگێڕهكانهوه تێ ناپه‌ڕێت. بوونبه ـ فهیلهسووفێكیش هه‌یه كه هیچ پەیوه‌ندییه‌كی به مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه نییه و زیاتر له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه رووده‌دات كه مێژووی فه‌لسه‌فه ناتوانێت پۆلێنیان بكات.