له كاسێتێكی سووتاودا: میشێل فوكۆ
وه‌ك به‌راییه‌ك بۆ ئه‌و مێزگرده‌ی كه فه‌یله‌سوفی هۆڵه‌ندی (ڤۆنس ئالدرز) له نێوان چۆمسكی و فوكۆدا ده‌رباره‌ی سروشتی مرۆیی سازیكرد و به‌رواری ٢٨-١١-١٩٧١ له تیڤی هۆڵه‌نداوه په‌خشكرا. ئه‌م دیالۆگه، ده‌ستپێكێكه بۆ ناساندنی میشێل فوكۆ به بینه‌ران. بڕیار وا بوو، به‌ر له مێزگرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چۆمسكی، وه‌ك ناساندنێك به بینه‌رانی تیڤیه‌كه ئه‌م پێشه‌كییه دابنرێت. به‌ڵام له‌به‌ر سووتانی تیڤیه‌كه و نه‌دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی دیالۆگه‌كه، ته‌نها ئه‌م چه‌ند به‌شه‌ی ماوه‌ته‌وه و ڤیدیۆكه وا مۆنتاژكراوه كه كه‌سی پرسیاركه‌ر (ئالدرز) تێیدا ده‌رناكه‌وێت و ئه‌وه ته‌نها فوكۆیه، كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
خودی چاوپێكه‌وتنه‌كه له به‌رواری ١٣-٩-١٩٧١، له شوقه‌كه‌ی فوكۆ له پاریس سازكراوه.
له زانكۆ، سه‌ره‌تا فه‌لسه‌فه‌م خوێند، پاشتر ده‌روونزانی و دهروونناسیی كلینیكی. شتێك كه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام و به دیاریه‌وه دۆشدامام، ئه‌وه بوو كه ژیاری خۆرئاوا زۆر ده‌مێكه و هه‌ر له سه‌رده‌می گریكییهكانهوه، ئاگاداری دیارده‌ی دێوانه‌یی بووه. شێت و دێوانه‌كان به‌رده‌وام له ئه‌ده‌ب و نمایشه شانۆییه‌كاندا ئاماده‌بوون و وه‌ك ده‌نگێك به به‌رده‌وامی بیستراون. قسه‌كردن له‌سه‌ر دێوانه‌یی و شێته‌كان شتێك نه‌بووه كه وه‌ستابێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دێوانه‌یی ببێته بابه‌تێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌بوو چاوه‌ڕێی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م بین. به‌ڵام خۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه ده‌ستكرا به دابڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شێت بووبوون و له كۆمه‌ڵگه دوورخرابوونه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه شێت و دێوانه بوون، گه‌مارۆدران و گۆشهگیركران. ده‌شێت به‌راوردكردنی من بۆ دێوانه‌یی و شێته‌كان له یه‌كێك له‌و تابلۆ هونهریانهدا به‌رجه‌سته ببێت كه له به‌ناوبانگترینی وێنه‌كێشراوه‌كانی هونه‌ری هۆڵه‌ندییه و بریتییه له تابلۆی «سهرپهرشتارهكان»ی هونه‌رمه‌ند “فرانز هالس”. تابلۆی پێنج سهرپهشتارهكه پێكهاتووه له وێنه‌ی پێنج خانم كه ئه‌رك و كاریان سه‌رپه‌رشتی كردنی شێتخانه‌یه. له تابلۆكه‌دا ئه‌وان هه‌ر پێنجیان به چوارده‌وری مێزێك‌دا دانیشتوون كه بۆ خۆی گوزارشته له ئه‌ركه‌كه‌یان وه‌ك سه‌رپه‌رشتار له به‌ڕێوه‌بردن و ڕاییكردنی كاروباری ناو شێتخانهكه. شوێنه‌كه وه‌ك خه‌سته‌خانه‌یه‌ك بووه تایبه‌ت به زیندانكردنی شێته‌كان و دابڕینی كهمفام و بێئهقڵهكان له كۆمه‌ڵگه، وه‌ك چۆن دابڕینی هه‌موو ئەو كه‌سانه‌یشی كه به بڕیاری كۆمه‌ڵگه له هه‌ر دوو سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌یه‌م و هه‌ژده‌یه‌مدا وه‌ك خراپه‌كار و بێسوود بینراون كه هیچ كه‌ڵكێك به كۆمه‌ڵگه ناگه‌یه‌نن. ئه‌و پێنج خانمه گوزارشتن له وێناكردنێكی ڕاشناڵانه بۆ دێوانه‌یی كه له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵگه هه‌یبووه: كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆی به دێوانه‌یی و شێته‌كان نه‌داوه و به هه‌ند وه‌رینه‌گرتوون. به‌ڵام پاشتر دێوانه‌یی ده‌بێته بابه‌تێك بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانست‌دا، ئه‌ویش په‌ره‌ده‌سێنێت. خۆی هه‌ر به ڕاستیش وا بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه چیدی دیارده‌ی دێوانه‌یی به‌ته‌نها وه‌ك دیدێكی ساده و نابه‌رپرسانه‌ی كۆمه‌ڵگه نامێنێته‌وه بۆ شێته‌كان، ئیدی وه‌ك ماتهریاڵێكی زانستی، په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆوه ده‌بینێت.
من كه په‌نام برده به‌ر توێژینه‌وه زانستی و مێژووییه‌كان، له خۆمم پرسی: ئایا ئێمه‌ی خۆرئاوایی خۆمانمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی كه باوه‌ڕمان به خۆمان هێناوه كه سه‌ر به ژیارێكی زۆر لهخۆبرده و تۆلێرانتین و به‌بێ كۆتوبه‌ند كه‌له‌پووری باوباپیرانمان هه‌ڵگرتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك دیارده‌ی كولتوورییشمان قبوڵكردووه كه سه‌ر به كولتووری ده‌ره‌وه‌ی خۆمانن؟ بۆ نموونه هه‌ندێك لادانی زمانه‌وانی، ڕه‌فتاریی یان سێكسیی و… تادوایی؟ پرسیاره‌كه لای من ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه له وه‌همێك زیاتر نین. به ده‌ربڕینێكی تر، ئێمه تا شێتهكانمان نه‌خسته زیندانه‌وه و دهنگیانمان كپ نه‌كرد، نه‌مانتوانی له دیارده‌ی دێوانه‌یی تێبگه‌ین. ده‌توانم هه‌مان شت له‌سه‌ر كولتووره ناخۆرئاواییهكانیش بڵێم. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له كولتووره‌كانی تر تێبگه‌ین، جا سه‌ره‌تایی بن وه‌ك ئه‌مریكایی و ئه‌فریقییه‌كان یان چاینییه‌كان و… هتد، هه‌ر هه‌مان شتمان كردووه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كولتوورانه بناسین، ناچاربووین كه نه‌ك به ته‌نها په‌راوێزیان بخه‌ین و سووكیان بكه‌ین، به‌ڵكو بیانچهوسێنینهوه و گه‌ر پێویستیشی كرد به به‌كارهێنانی هێز كۆنترۆڵیان بكه‌ین تاوه‌كو به ته‌واوه‌تی لغاویان بكه‌ین. دیارده‌یی دێوانهییش وابوو، به زه‌بری هێز لغاو و جڵهومانكرد، تا تێیبگه‌ین. ئێمه كولتووره ناخۆرئاواییهكانمان جڵه‌و و لغاوكرد تا له كۆتاییدا بتوانین، تێ‌یان بگه‌ین. هاوكات ده‌یشتوانین بڵێین، كه ئێمه چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی پاكتاوگهرای مه‌سیحی بووین له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا كه هه‌موو شێوه ڕه‌فتاره سێكسییه‌كانی سهركووتكرد، تاوه‌كو دواتر له ڕێگه‌ی ده‌روونزانی و سایكۆلۆژیای كلینیكییه‌وه تێ‌یان بگه‌ین.
من گریمانهیهكم هه‌یه و پێم وایه كه هه‌موو ئه‌و تیۆره زانستیانه‌ی له‌مڕۆدا لامان په‌سه‌ندن، هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك به‌ربه‌ست و ڕه‌تكردنه‌وه، چه‌وساندنه‌وه، كهمنرخكردن، بونیادنراون. دواجار ئه‌وه‌یشی كه لێیانمان چنینه‌وه، هیچ نه‌بوو جگه له كۆمه‌ڵێك كرده‌ی نه‌شیاو و قێزه‌ون به‌رامبه‌ر به واقیع. ئا له‌به‌ر ئه‌مه بوو كه ویستم بزانم، داخۆ زانسته‌كانی تر چۆن بونیاتنراون، ڕیشه‌كانیان له نائاگاییدا و دیمه‌نه نهبینراوهكانیان چۆنن كه وا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، زاناكان هه‌ر بیریشیان لێنه‌كردۆته‌وه و به خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه؟
من گریمانهیهكم هه‌یه و پێم وایه كه هه‌موو ئه‌و تیۆره زانستیانه‌ی له‌مڕۆدا لامان په‌سه‌ندن، هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك به‌ربه‌ست و ڕه‌تكردنه‌وه، چه‌وساندنه‌وه، كهمنرخكردن، بونیادنراون. دواجار ئه‌وه‌یشی كه لێیانمان چنینه‌وه، هیچ نه‌بوو جگه له كۆمه‌ڵێك كرده‌ی نه‌شیاو و قێزه‌ون به‌رامبه‌ر به واقیع. ئا له‌به‌ر ئه‌مه بوو كه ویستم بزانم، داخۆ زانسته‌كانی تر چۆن بونیاتنراون، ڕیشه‌كانیان له نائاگاییدا و دیمه‌نه نهبینراوهكانیان چۆنن كه وا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، زاناكان هه‌ر بیریشیان لێنه‌كردۆته‌وه و به خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه؟ ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه به گشتی من ناوی ده‌نێم «ئاركیۆلۆژیای زانین». وایه یان نا؟ بۆ نمونه له كتێبه‌كه‌مدا به ناونیشانی «وشه‌كان و شته‌كان» هه‌وڵمداوه به‌راوردی هه‌ندێك زانستی وه‌ك بیۆلۆژی، زانستیی ئابووری و زمانه‌وانی به یه‌كتری بكه‌م، هه‌ر له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه تاوه‌كو سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م. هه‌وڵمداوه بزانم كه بۆچی ئه‌م زانستانه سه‌ره‌ڕای جیاوازبوونیان له یه‌كتری، كه‌چی ملكه‌چی هه‌مان یاسا زانستییهكانن. گومانی تێدا نییه كه ئه‌و یاسایانه‌ی زانسته‌كان به یه‌كترییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، شتێك نین درككراو و هه‌ستپێكراو بن، به‌و مانایه‌ی كه زانا پسپۆڕه‌كانی كایه‌یه‌كی دیاریكراوی زانستی، خۆیان نازانن كه هه‌مان ئه‌و یاسایانه له زانسته‌كانی تریشدا بوونیان هه‌یه. تۆ وێنه‌ی گیراوی ده‌موچاوی مرۆڤێك بیهێنه‌ره پێش چاوی خۆت له‌و كاته‌دا كه (جامه‌كه‌ی) نێگهتڤهكهی وه‌رده‌گرین، ده‌بینین هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی كه وێنهكهیهیان پێكهێناوه، ده‌گۆڕدرێن: واته خاڵه ڕه‌شه‌كان ده‌گۆڕدرێن بۆ خاڵی سپی و خاڵه سپییهكانیش بۆ خاڵی ڕه‌ش. له‌م دۆخه‌دا هیچ كام له خاڵه‌كانی وێنه‌كه خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتییه بنه‌ڕه‌تی و ئۆرجیناڵه‌كه‌ی خۆیان بۆ ناهێڵدرێته‌وه و له ده‌ستی ده‌ده‌ن، به چاوپۆشین له‌وه‌ی كه سوور ده‌زانین وێنه‌ی ده‌موچاوه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا چۆن بووه. لێره‌دا سه‌رباری گۆڕانی ده‌موچاوه‌كه له وێنه بنهڕهتییهكهوه بۆ جامه‌كه‌ی، كه‌چی وێنه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه مانای وایه كه په‌یوه‌ندی نێوان ته‌واوی خاڵه جیاوازه‌كانی وێنه‌كه هیچیان لێ به‌سه‌رنه‌هاتووه و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان به یه‌كترییه‌وه، نه‌گۆڕاون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ر دوو ڕه‌نگه ڕه‌ش و سپیهكهیش، هه‌ر وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، جا با خاڵه سپیه‌كان بووبن به ڕه‌ش و خاڵه ڕه‌شه‌كانیش به سپی. هه‌ر بۆیه ده‌توانین له ڕوانگه‌ی بوونیادگهرییهوه به به‌كارهێنانی وه‌ك میتۆدێك بڵێین: ده‌كرێت له‌نێوان توخم و پێكهاته‌ی جیاوازدا، په‌یوه‌ندی نه‌گۆڕ دروستبكرێت. ئه‌و پێكهاتانه بۆ خۆیان، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندێتی ناوه‌كیی تایبه‌ت به خۆیانن كه هاوكات ده‌كرێت بیشگۆڕدرێن.
ئه‌وه‌ی به‌لای بونیادگه‌ر(ستراکتۆرالیست) و لایه‌نگره‌كانیانه‌وه گرنگه، بریتییه له‌و سیسته‌مه‌ی كه ده‌شێت په‌یوه‌ندییه‌كان ڕێكبخات نه‌وه‌كو ئه‌و ئه‌زمونه تایبه‌تیانه‌ی كه تاكه‌كه‌سه‌كان ژیاندوویانه. ئه‌وه‌ی كه منیش ده‌یكه‌م، هه‌ر هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه بونیادگه‌ره‌كان(ستراکتۆرالیستەکان) ده‌یكه‌ن: پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌راپاگیره به هه‌ژموونی مه‌سه‌له‌یه‌ك یان بابه‌تێكدا له خۆیدا. بۆ نموونه ئه‌زموونی وه‌رگرتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بهێنینه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا به مانای لابردن و نه‌هێشتنی جیاواز و سنووره‌كان دێت، به واتای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوێك و ئازادبوون له هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه سنوورمان بۆ دادێن، كۆتمان ده‌كه‌ن و ده‌مانچه‌وسێننه‌وه. پاشان ده‌كرێ بپرسین: زانست یا هونه‌ری ئه‌مه له چیدایه؟ ئایا ده‌كرێت دوای ئه‌مه بگه‌ین به زانینێكی تر؟ ئایا به بێ ئه‌زموونی كه‌سه تلیاككێشهكه، ده‌مانتوانی بگه‌ین به‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییه؟ ئایا ئه‌و ئه‌زموون و زانینه‌ی كه به‌ر له ئه‌زموونی تلیاككێشهكه پێیگهیشتبووین، چیتر له دوای زانین و ناسینی ئه‌وه‌وه، بهكهڵكمان دێت یان هه‌ر به‌ڕاستی زانینێكی نوێیه؟ به‌ڕای من ئه‌مه تۆزێك گرفتاوییه، چونكه به‌كاربردنی ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر دۆخێكی هه‌ر وا شاز و دانسقه نییه كه له كۆمه‌ڵگه هاوچهرخهكانماندا بێ‌نرخ وه‌ریبگرین. ئه‌مڕۆ ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر بووه به یه‌كێك له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داریانه‌ی كه تێیاندا ده‌ژین. باوه‌ڕم وایه كه ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و كۆمهڵگایانهیش ڕاسته كه ئاڕاسته‌یه‌كی ماركسی – ماویزمیانهیان هه‌یه، به‌ڵام دیاره بێگومان به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر و له كۆنتێكستێكی تری مێژوویی‌دا. ئه‌مه مانای وایه كه به ڕزگاربوونی تاكه‌كه‌س له‌و سیستمانه‌ی كه كۆتوبه‌ندیان كردووه، دیاره به‌ته‌نها سیستمه ئابوورییه‌كان ناڵێم، به‌ڵكو سیاسیی و ئاكاریی و كولتوورییه‌كانیش: سیستمگهلێك كه جیهانی سه‌رمایه‌داری بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه كه‌ڵه‌كه‌ی كردوون. هه‌ر بۆیه پاش ئازادبوونی تاك له‌و سیستمانه، چی و كامه‌یه ئه‌و زانسته‌ی كه وه‌ك زانست ڕه‌وایه‌تی پێده‌درێت؟
(به پێكه‌نینێكی گاڵته‌جاڕانه‌وه) تۆ ده‌ڵێیت كه من نامه‌وێت باسی ژیانی تایبه‌تی خۆم بكه‌م. منیش ده‌ڵێم: ئه‌ی هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه نیو سه‌عات زیاتره بۆتیانی باسده‌كه‌م چییه؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به ژیانی خۆمه‌وه نه‌بووبێت، ئه‌ی كه‌واته باسی چیمكردووه بۆ نموونه؟
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م شت كه تایبه‌ت بێت به ژیانی خۆم ده‌ڵێم: ئێمه وا ڕاهاتووین بڵێین كه ده‌ربڕین له تاكخوازی و سووربوون له‌سه‌ری، جۆرێكه له جۆره‌كانی ئازادبوونی مرۆڤ. به‌ڵام من ده‌ترسم پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست بێت. من هه‌وڵمداوه ڕوونیبكه‌مه‌وه كه چۆن بزوتنه‌وه‌ی هیومانیزم بۆ خۆی شێوه‌یه‌ك بوو له‌و شێوانه‌ی له پێناوی بونیادنانی مرۆڤدا بونیادنرا، به‌ڵام خۆ بزوتنه‌وه مرۆییه‌كه له‌پێناوی ئازادكردنی مرۆڤدا په‌ره‌ی پێنه‌درا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، مرۆڤ بووه كۆیله و زیندانیی كۆمه‌ڵێك فۆرم كه هه‌ر هه‌موویان ئاماژه بوون بۆ یه‌ك سیستم كه به «سه‌روه‌ریی و باڵاده‌ستبوونی بابه‌ت» ناوده‌برێت. سه‌باره‌ت به خودی خۆم، گرفتێك هه‌یه كه ته‌واو بێزاری كردووم به‌رده‌وام وام لێده‌كات بیری لێبكه‌مه‌وه، بریتییه له‌و كێشه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به سنووره‌كانی سته‌ملێكردن و پێكه‌وه‌لكاندن، ملكه‌چی یان هاوسه‌نگی هێزی نێوان تاكه‌كه‌س و گروپه‌كانه‌وه هه‌یه. گومانی تێدا نییه كه گرفته‌كه په‌یوه‌ندی به دادپه‌روه‌ریی، یاسا و سزادان، پۆلیس و زیندان و… تادواییه‌وه هه‌یه و هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌لای منه‌وه گرنگ و جی بایه‌خن. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌س كۆمهڵهیهكمان دروستكرد و ناومان لێنا (كۆمه‌ڵه‌ی زانیاریدان له‌باره‌ی زیندانه‌كانه‌وه). خۆی له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نه‌بوو كه كاری كۆمهڵەكه بریتی بێت له شیكاركردنی تیۆری، به‌ڵكو كاره‌كه‌یان چاودێریكردنی ئه‌و سیستمه سه‌ركوتگه‌ره بوو، كه له فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی و بێگۆمان وڵاتانی تریش پیاده‌ده‌كرا. به‌ڵام وه‌ك خۆت ده‌زانیت به زۆر چاومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه بوو كه له واقیعه‌كه‌ی خۆماندا ده‌گوزه‌را: واته پێكهاته سیستمی دادپه‌روه‌ری و هێزه‌كانی ئاسایش كه كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و سنووری ئاكاریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و یاسایی ده‌ستنیشانده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و دواجاریش سه‌قامگیركردنی ئارامی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ئامانجیانه كه تێیاندا ده‌ژین.
ئه‌و شتانه‌ی كه من ده‌یانڵێم، ئه‌وانه نین كه بیریان لێده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵكو باس له‌و شتانه ده‌كه‌م كه ئاره‌زووم نییه و حه‌زناكه‌م بیریان لێبكه‌مه‌وه. باوه‌ڕم به‌وه نییه كه زمان و قسه‌كردنه‌كان سوودیان بۆ گوزارشتكردن له خود، هه‌بێت.
شتێكی تریش هه‌یه كه بۆ ئه‌م دیالۆگه گرنگبێت، ئه‌وه‌یه: ئه‌و شتانه‌ی كه من ده‌یانڵێم، ئه‌وانه نین كه بیریان لێده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵكو باس له‌و شتانه ده‌كه‌م كه ئاره‌زووم نییه و حه‌زناكه‌م بیریان لێبكه‌مه‌وه. باوه‌ڕم به‌وه نییه كه زمان و قسه‌كردنه‌كان سوودیان بۆ گوزارشتكردن له خود، هه‌بێت. ئه‌و چه‌شنه گوتاره‌ی كه به‌لای منه‌وه بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌و گوتاره‌یه كه له توانایدایه ڕووخێنه‌ری هه‌موو فۆرمه بازنه‌یی و داخراو و نارسیستییهكان بێت بۆ خودی تاكه‌كه‌س خۆی. به‌مه‌یش، مه‌به‌ستم له داڕوخانی مرۆڤ و هه‌موو فۆرمه‌كانی تاكه‌كه‌سیی، نابابهتیبوون و خۆشویستنی خوده كه لێیانه‌وه هه‌وڵمانداوه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵده‌ده‌ین بناغه بۆ زانین دابنێین. ئه‌مه شێوه‌یه‌كی تره له شێوه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی بێده‌سه‌ڵاتیی و ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ی كه باسمكرد. كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كان ویستوویانه وێنه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و كڵێشه‌یه، ئه‌و وێنه‌یه دروستبكه‌ن كه تایبه‌ته به داڕووخان.
سه‌رچاوه: