جووتێک

و: فازڵ مەحموود

شه‌و دادێت و

پاش شه‌ویش تاریكی

پاش تاریكیش

چاوه‌كان و

ده‌سته‌كان

و

هه‌ناسه‌كان و هه‌ناسه‌كان و هه‌ناسه‌كان

و ده‌نگی ئاویش

كه‌ به‌ چكه‌ چك ده‌چۆڕێته‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌لوعه‌كه‌

پاشان دوو خاڵی سوور

له‌ دوو جگه‌ره‌ی داگیرساو

چركه‌ چركی كاتژمێر و

 دوو دڵ  و دوو ته‌نیایی

photo_٢٠٢٠-١٠-٠٣_١٠-٣٦-٥١

سەرنجێک بنوسن