ئێزیدی و یارسان وه‌ك دوو ده‌ركه‌وته‌ی ئایینی حه‌قیقه‌ت
بەشی یەکەم
كورد به سروشت بوونه‌وه‌رێكی ڕۆحانییه و مه‌یلێكی سروشتی به‌رده‌وام په‌لكێشی ده‌كات بۆ ناو مه‌مله‌كه‌تی ڕۆح. هه‌رچه‌نده بۆچوونی باوی موسڵمانان ئه‌وه‌یه له دوای هاتنی ئایینی ئیسلامیشه‌وه -كه به پێی ئه‌و بۆچوونه دوای ئایینه-هیچ ئایینێكی تر په‌یدا نابێت و گه‌ر په‌یداش ببێت ئه‌وه ئایین نییه و ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی لێوهگرتووە نه‌ك هه‌ر خودا نییه، به‌ڵكو هه‌واوهه‌وه‌سی كۆمه‌ڵه مرۆڤێكه، كه‌چی لای كورد چه‌ند شێوه ئایینێك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و بوونی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئیسلامی مه‌زهه‌بیدا ده‌سه‌لمێنن.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ئایینی ئیسلام له ئایینێكی نازلكراوهوه عه‌رب و فارس و میلله‌ته‌كانی تر ده‌یگۆڕن به دوو مه‌زهه‌بی ته‌قلیدی و دواتریش ئه‌م مه‌زهه‌بانه ده‌بن به مه‌رجه‌عی ڕه‌وایه‌تیدان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خه‌لافه‌ته‌كان و له ڕووی مه‌زهه‌بی و سیاسیشه‌وه ئه‌و گوتاره پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه پێی وایه هه‌موو ئه‌و ئایینانه‌ی له‌پێش ئیسلام و دوای ئیسلام هاتووه‌ن كوفر و زه‌نده‌قه‌ن. له ناو كوردا دوو شێوه‌ی ئایینی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن به ناوی یارسان و ئێزیدی.
له سه‌رده‌مێكی ئاوادا كه خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌كان له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندان و ئیسلامی مه‌زهه‌بیش به سووننه و شیعه‌وه وه‌ك تاكه گوتارێكی ئایینی ڕه‌وا له ناو خه‌ڵكی ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی خه‌لافه‌تدا به توندی ڕیشه‌ی داكوتاوه، له‌سه‌رده‌مێكی ئاوادا ده‌ركه‌وتنی دوو ئایینی كوردی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد میلله‌تێكه به سروشت مه‌یلی بۆ مه‌مله‌كه‌تی ڕۆح هه‌یه و ده‌یه‌وێت بوونی خۆی له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌دا ببینێته‌وه و ئایین وه‌ك وهدیهاتوویهكی ناو ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته بزانێت و ڕازی نه‌بێت به‌وه‌ی كه بكرێته مه‌زهه‌بێك بۆ به‌ڕیوه‌بردنی كاروباری دنیایی و ڕه‌وایه‌تی دان به ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ته‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی له ئایینه كودییهكان تێبگه‌ین به‌ر له هه‌موو شتێك پێویستمان به ناسینی ڕۆح و مهلهكهتهكهی هه‌یه. گه‌ر له ڕۆح تێگه‌یشتین له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین كه ئایینه كوردییه‌كان له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و بنه‌مای بوون پهرهسهندنهكهیان چییه؟ بۆ تێگه‌یشتن له ڕۆحیش دوو ڕێگامان هه‌یه: یه‌كه‌میان ڕێگای فه‌لسه‌فه‌یه و دووه‌میش ڕێگای تهسەوف.
١/١- تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فیانه له ڕۆح
له فه‌لسه‌فه‌دا وشه‌ی (عه‌قڵ) و وشه‌ی (ڕۆح) زۆرجار وه‌ك دوو وشه‌ی هاوواتا به‌كارهێنراون. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانییه‌وه، بوون ده‌بێته دیارترین بابه‌تی تێڕامانی فه‌یله‌سوفانی به‌ر له سوكرات و دواتریش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فڵاتون و ئه‌رستۆ زیاتر په‌ره ده‌سێنێت. له تاڵیسه‌وه كه به باوكی فه‌لسه‌فه ناسراوه ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات كه بنه‌مای بوونی ئه‌و هه‌موو بوونهوهرە جیاوازانه چییه؟ ئایا بوونی ئه‌م بوونه‌وه‌رانه له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما دامه‌زراوه یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌ك؟ هه‌ر یه‌ك له‌و فه‌یله‌سوفانه وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌بووه و هه‌ندێكیان بوونی بوونه‌وه‌ره جیاوازه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك بنه‌ما یان بۆ چه‌ند بنه‌مایه‌ك، به‌ڵام هه‌موویان به‌شوێن ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون بنه‌مای بوونی بوونه‌وه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه و دیاری بكه‌ن.
هیگڵ له‌باره‌ی هوشیاری مرۆڤ به ده‌ركه‌وتنی ڕۆح له‌ناو جیهاندا باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م فه‌یله‌سوف كه هوشیاری به‌وه هه‌بووبێت، عه‌قڵ یان ڕۆح بنه‌مای بوونی هه‌موو بوونه‌وه‌ره جیاوازه‌كانه، (ئهنكساگۆراس) بووه. ئهنكساگۆرس بۆ یه‌كه‌مجار وتی: عه‌قڵ حوكمی جیهان ده‌كات. ئه‌و پێی وایه مه‌به‌ستی ئهنكساگۆراس له عه‌قڵ ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه په‌یوه‌ندی بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو سروشت ڕێكده‌خات. ئه‌م سیسته‌مه‌ش سیسته‌مێكی نه‌گۆره وه‌ك ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه په‌یوه‌ندی خۆر و كۆمهڵهئهستێرهكهی دیاری ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت كه ئه‌وه‌ی حوكمی جیهان ده‌كات ڕۆح نییه، چوونكه ڕۆح ته‌نها ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان بوونه‌وه‌ره‌كان نییه و بریتی نییه له سیسته‌می كاركردنیان، به‌ڵكو سیسته‌می بوون و پهرهسهندنهكهشیانه[1].
دوای ئه‌وه هیگڵ ئاماژه به (لایبنیتز) ده‌دات و ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و وابیر له عه‌قڵ یان ڕۆح ده‌كاته‌وه كه له‌یه‌ك كاتدا بنه‌مای بوون و په‌ره‌سه‌ندنی بوونه‌وه‌ره‌كان و سیسته‌می كاركردنەكهشیانه. لای ئه‌و خودا هه‌ر ئه‌ندازیاری جیهان نییه، به‌ڵكو حوكمڕان و فه‌رمانڕه‌وای جیهانیشه[2]. له‌ڕێگه‌ی لایبنیتزه‌وه ئه‌و هوشیارییه به‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆح ته‌نها حوكمی جیهانی سروشت ناكات، به‌ڵكو حوكمی جیهانی مرۆیی و مێژووه‌كه‌شی ده‌كات.
هیگڵ هه‌وڵده‌دات میژووی جیهانی مرۆیی وه‌ك بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆح له مێژووی جیهاندا ڕوون بكاته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و كه گواستنه‌وه‌ی ڕۆحه بۆ ناو مێژوو، یارمه‌تیمان زۆر ده‌دات بۆ تێگه‌یشتن له ڕۆح له هه‌ردوو ده‌ركه‌وته‌كه‌ی ئایینی حه‌قیقه‌تدا، واته ئێزیدی و یارسان. هیگڵ له دیاری كردنی مانا و خاسیه‌ته‌كانی ڕۆح‌دا به شێوه‌یه‌ك باس له ڕۆح ده‌كات كه زۆر نزیكه له چه‌مك و خاسیه‌ته‌كانی ڕۆح له هه‌ردوو ده‌ركه‌وته‌كه‌ی ئایینی حه‌قیقه‌تدا، بۆیه ده‌بێت بۆچوونه‌كانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئایینی حه‌قیقه‌ت و ده‌ركه‌وته‌كانی به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
هیگڵ له ڕۆح ده‌ڕوانێت وه‌ك هێزێك كه له پرۆسه‌ی ئه‌فراندنی جیهانی سروشت و جیهانی مرۆیدا خۆی ئاشكرا ده‌كات و په‌ره به بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی خۆی ده‌دات. واته ڕۆح لای ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌كه‌وه له‌ڕێگه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی بوونه‌وه‌ره سروشتییه‌كانی ناو سروشت و سیسته‌می كاركردنهكهیانهوه له سروشتدا خۆی ده‌نوێنێت، له‌لایه‌كی تر له‌ناو جیهانی مرۆیدا له بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بوونه‌وه‌ره كولتووریانهدا خۆی ده‌نوێنێت كه مرۆڤایه‌تی له مێژوودا وه‌دیهێناون، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مانه‌دا كه په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كانیان له مێژوودا ڕێكخستووه.
هیگڵ له ڕۆح ده‌ڕوانێت وه‌ك هێزێك كه له پرۆسه‌ی ئه‌فراندنی جیهانی سروشت و جیهانی مرۆیدا خۆی ئاشكرا ده‌كات و په‌ره به بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی خۆی ده‌دات. واته ڕۆح لای ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌كه‌وه له‌ڕێگه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی بوونه‌وه‌ره سروشتییه‌كانی ناو سروشت و سیسته‌می كاركردنهكهیانهوه له سروشتدا خۆی ده‌نوێنێت، له‌لایه‌كی تر له‌ناو جیهانی مرۆیدا له بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بوونه‌وه‌ره كولتووریانهدا خۆی ده‌نوێنێت كه مرۆڤایه‌تی له مێژوودا وه‌دیهێناون، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مانه‌دا كه په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كانیان له مێژوودا ڕێكخستووه.
ئه‌و به‌ر له هه‌موو شتێ جیاوازی ده‌كات له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه سروشتییه واته ماده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕۆحییه و له‌ناو ئه‌و ماده‌یه‌دا خۆی ئاشكراده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت: «ده‌كرێ له سروشتی ڕۆح تێبگه‌ین گه‌ر ڕاسته‌خۆی چاوێكمان خسته سه‌ر دژه‌كه‌ی واته مادده، وه‌كو چۆن ماهیه‌تی مادده قورسییه ئێمه له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌توانین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ماهیه‌تی ڕۆح ئازادییه»[3].
دوای ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی وردتر له‌نێوان مادده و ڕۆح‌دا ده‌كات و ده‌ڵێ: «له ده‌رئه‌نجامه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی تیۆری ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ ئازادی تاكه حه‌قیقه‌تێكی ڕۆحه و مادده‌ش خاوه‌نی قورسایی و كێشه، چوونكه به‌رده‌وام مه‌یلی بۆ خاڵێكی سه‌نتراڵ هه‌یه، به زه‌رووره‌تیش تێكه‌ڵه‌یه‌كی چڕه له كۆمه‌ڵه به‌شێك، كه هه‌ندێكیان هه‌ندێكی تریان له خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه. مادده هه‌وڵی یه‌كبوون ده‌دات، بۆیه وه‌ك شتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆی وێران ده‌كات و به‌ره‌و دهژهكهی هه‌نگاو ده‌نێ واته ئه‌وه‌ی كه ئیتر شیانی دابه‌شبوونی نییه و گه‌ر بشتوانێت بگاته ئه‌و خاڵه، ئیتر ماده نییه. ئه‌و هه‌وڵده‌دات بگاته وه‌دیهێنانی ئایدیاڵه‌كه‌ی و بوونه هزرییه‌كه‌ی ئه‌ویش لهیهكبووندایه. به‌ڵام ده‌توانین ڕۆح به‌وه پێناسه بكه‌ین كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له‌ناو خۆیدایه و یه‌كبوونی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا نییه، یه‌كبوونی به شێوه‌یه‌كی كرده‌ی له‌ناو خۆیدایه. ئه‌و هه‌یه له خۆیدا و بۆ خۆی، له‌كاتێكدا ماهیه‌تی ماده ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام ڕۆح بوونی له خۆیدایه»[4].
ئه‌م جیاوازییه‌ی كه هیگڵ له‌نێوان مادده و ڕۆح‌دا ده‌یكات، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه مادده له‌ناو خۆیدا له كۆمه‌ڵه توخمێك پێكدێت كه له‌یه‌كتر جیاوازن و به‌رده‌وام خۆیان له‌یه‌كتری دوور ده‌خه‌نه‌وه تا نه‌بنه‌وه به‌یه‌ك، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه به‌رده‌وام به شوێن سه‌نته‌رێكدا ده‌گه‌ڕێن كه بیانكاته‌وه به‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت یه‌كبوونی ئه‌وه‌ی مادییه دهركییه و له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدایه و جیاوازییه‌كه‌شی له‌ناو خۆیدایه، به‌ڵام ڕۆح به پێچه‌وانه‌ی ماده‌وه یهكبوونهكهی له‌ناو خۆیدایه و له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی به شوێن یه‌كبووندا ناگه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات بڵێین ڕۆح به پێچه‌وانه‌ی ماده‌وه له‌ناوه‌وه به‌شوێن جیاوازیدا ناگه‌ڕێت و ئه‌وه‌ی تووشی جیاوازی ده‌كات ئه‌و كاته‌یه كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی. واته ڕۆح له‌ناو خۆیدا یه‌كه و له‌ده‌ره‌وه جیاوازه، به‌ڵام ماده له‌ناو خۆیدا جیاوازه و له‌ده‌ره‌وه یه‌كه.
١/٢- تێگه‌یشتنی سوفیانه له ڕۆح
ڕۆحناسی عرفانی له ڕۆح ده‌كۆڵێته‌وه وه‌ك بابه‌تێك له‌به‌رده‌میدا. واته له‌م به‌دواداچوونه‌دا خودێكی عاریف هه‌یه و ڕۆح ده‌كاته بابه‌تێك و بۆی ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵی دۆزینه‌وه و ناسینی ده‌دات، له‌مه‌شدا پشت ئه‌ستوره به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه له‌لای ئه‌هلی تهسەوف به فه‌رمووده‌ی قودسی ناوده‌برێت. مه‌به‌ستیش له فه‌رمووده‌ی قودسی ئه‌وه‌یه كه به مانا و به وتراو وه‌ك قورئان جوبره‌ئیل خستوویه‌تییه سه‌ر زاری مه‌حه‌مه‌د. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه سنووری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌هلی تهسەوف له‌باره‌ی ڕۆحه‌وه دیاری ده‌كات ئه‌مه‌یه: «من گه‌نجێكی شاراوه‌م و حه‌زم كرد بناسرێم من ئهفرێنراوهكانم ئه‌فراند تا به هۆیانه‌وه بناسرێمه‌وه»[5].
ئه‌ركی عارف لێردا دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وهه‌ره‌یه. ئیبن عه‌ره‌بی له كتێبی (فصوص الحكم)دا كه كتێبێكی ئه‌وه و ئیدعای ئه‌وه ده‌كات وه‌ك خاتمی ئه‌ولیا له‌لایه‌ن خوداوه بۆی هاتووه، له‌چه‌ند شوێنێكدا ئاوێنه وه‌ك میتافۆرێك وه‌رده‌گرێت و له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و مه‌عریفه‌یه ڕوونده‌كاته‌وه كه به‌هۆی گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و گه‌نجینه شاراوه‌یه‌دا په‌ی پێبردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت: «كاتێك كه حه‌ق (كه بێگه‌ردی بۆ ئه‌وه) له‌ڕێگه‌ی ناوه جوانه‌كانییه‌وه ویستی عهینهكانی خۆی ببینێته‌وه یان ده‌توانین بڵێین عه‌ینی خۆی له بوونێكی گشتگیر كه هه‌موو ئه‌مرێكی له‌خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، ببینێته‌وه. به‌وه‌ش كه وهسفداركراوه به بوون، له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌نهانی خۆی بۆ خۆی ئاشكراده‌كات. بینینه‌وه شتێك خۆی به‌خۆی وه‌ك بینینه‌وه شتێك نییه له‌شتێكی تردا كه ده‌بێت به ئاوێنه بۆی. ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێت به ئاوێنه بۆی، خۆی له وێنه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و ئاشكراده‌كات كه ئه‌و شوێنگه (محل)ه ده‌یدات، كه شوێنی بینینه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یه له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنگه نه‌بوایه و بۆی نهدرهوشایهتهوه ئه‌و خۆی بۆ ده‌رنه‌ده‌كه‌وت. جیهان هه‌مووی به بوونی تارماییه‌كی ته‌خت و ڕێك هێنرایه ئاراوه كه ڕۆحی تیا نه‌بێت. ئه‌وه ته‌نها كاری خودایه كه شوێنگه‌یه‌كی له‌و ئاوێنه تاریكه‌دا سازنه‌كردووه كه توانای وه‌رگرتنی ڕۆحێكی خودایانه‌ی نه‌بێت كه به فوو گوزارشتی لێكراوه، ئه‌مه‌ش هیچ نییه جگه له به‌ده‌ستهێنانی توانا و ئامه‌ده‌گی له‌و وێنه‌یه‌ی كه سازێنراوه بۆ وه‌رگرتنی هه‌میشه ڕژانی دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه له‌بن نه‌هاتووه و لهبنیش نایێت. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها بوونه شیاو و مومكینهكانن، ئه‌و بوونانه‌ش له هه‌میشه ڕژانی زێدهپیرۆزهوهیه. هه‌موو فرمان به بوونێكیش چ سه‌ره‌تاكه‌ی چ كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر له‌وه‌وه‌یه.”هه‌موو فرمان به بوونێك، بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه” هه‌روه‌ك چۆن له‌ویشه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و ده‌ستی پێكردووه. فرمان به بوونه‌كه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی جیهانی وه‌دیهاتووه و ئاده‌م خودی دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوێنه‌یه و ڕۆحی ئه‌و وێنه‌یه‌ش بوو»[6].
له‌شوێنێكی تردا هه‌ر له‌باره‌ی بوونی خودا و ته‌جه‌للی ئه‌م بوونه له جیهاندا، ئیبن عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: «ئه‌م باسكراوه واته مرۆڤ ناونراوه مرۆڤ و جێ‌نشین، مرۆڤیهتییهكهی به‌هۆی گشتگیربوونی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كان (بوونی مومكینی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو جیهان)ه له‌خۆیدا، ئه‌و بۆ حه‌ق له پله‌وپایه‌ی چاوه له‌و چاوه‌ی كه بینین به‌هۆیه‌وه ڕووده‌دات و به بینایی (بصر) گوزارشتی لێده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ناونراوه مرۆڤ. حه‌ق به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌وانه ده‌ڕوانێت كه ئه‌فرێنراون و به‌خشنده ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا»[7].
ئیبن عه‌ربی له مرۆڤ ده‌ڕوانێت وه‌ك نێوانبهندێك له‌نێوان حه‌ق واته «خودا» و خه‌لق واته «ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی كه له جیهاندا هه‌ن و جیهانیان پێكهێناوه». مرۆڤ لای ئه‌و خه‌زنه‌داری جیهانه و كلیلی گه‌نجینه‌ی جیهانه و ته‌نها به‌و كلیلهش ئه‌و گه‌نجینه‌یه ده‌كرێته‌وه.
ئیبن عه‌ربی له مرۆڤ ده‌ڕوانێت وه‌ك نێوانبهندێك له‌نێوان حه‌ق واته «خودا» و خه‌لق واته «ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی كه له جیهاندا هه‌ن و جیهانیان پێكهێناوه». مرۆڤ لای ئه‌و خه‌زنه‌داری جیهانه و كلیلی گه‌نجینه‌ی جیهانه و ته‌نها به‌و كلیلهش ئه‌و گه‌نجینه‌یه ده‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌ش وایكردووه ته‌نها ئه‌و ببێت به خه‌زنه‌داری جیهان ئه‌وه‌یه كه كلیلی هه‌موو ئهفرێنراوێكی ناو جیهان له‌ناو ئه‌ودا بوونی هه‌یه و به‌و نه‌بێت هیچ ئهفرێنراوێك له‌ناو تاریكی ئاوێنه‌كه‌دا ده‌رناكه‌وێت و ئاشكرانابێت، واته له گهنجینهكهدا ده‌مێنێته‌وه و نابینرێت.
لای ئه‌و خودا‌ش به‌بێ مرۆڤ ناتوانێت له‌ناو ئه‌و تاریكییه‌ی ناو گهنجینهكهدا خۆی له ئه‌فرێنراوه‌كانی جیهاندا ببینێته‌وه. ئه‌و مرۆڤی هێناوه‌ته بوون تا له‌ڕێگه‌یه‌وه خۆی له‌ناو ئهفرێنراوهكانیدا ببینێته‌وه. لێره ڕاسته مرۆڤ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئاستێكی ئاوا كه خودا بۆ بینینه‌وه‌ی خۆی له‌غه‌یری خۆیدا پێویستی پێیبێت، به‌ڵام مرۆڤ له‌بیركردنه‌وه و جیهانبینی ئیبن عه‌ربیدا ئامانج نییه و ئامرازه و ئه‌و ئامرازه‌ش خودا به‌كاری ده‌هێنێت بۆ بینینه‌وه‌ی خۆی له‌ناو سروشتدا. ئه‌وه‌ی ئامانجه له‌ڕاستیدا مرۆڤ نییه و سروشته، مرۆڤ لێره‌دا هیچ نییه جگه لهزهمینهیهك بۆ گه‌یشتنی خودا و به‌و ئامانجه‌ی كه سروشتدا هه‌یه‌تی، ئه‌ویش بینینه‌وه خۆیه‌تی له سروشتدا.
ئامانجی خودا خۆبینینهوهیهتی له سروشتدا و ئامانجی سروشتیش خۆئاشكراكردنییهتی بۆ خودا، لێره‌دا خودا وه‌ك عاشقی جیهان ده‌رده‌كه‌وێت، جیهانیش هیچ نییه جگه له سروشت. عاشق ده‌یه‌وێت خۆی له مه‌عشوقه‌كه‌یدا ببینێته‌وه و مه‌عشوقیش ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی خۆبینینه‌وه‌ی عاشقهكهیهوه جوانی خۆی وه‌رگرێت و بوونی خۆی له جوانییه دهركهوتووهكانیدا پیشانبدات.
ئیبن عه‌ربی مرۆڤ ده‌كاته نێوه‌ندێك بۆ خۆبینینه‌وه‌ی خودا له جیهاندا یان خۆبینینه‌وه‌ی ڕۆح له‌ناو ماده‌دا، لای ئه‌و ڕۆح ته‌نها له جیهانی سروشتدا خۆی شێوه‌گیر ده‌كات نه‌ك له جیهانی مرۆیدا، بۆیه مرۆڤ ته‌نها ئه‌ركی ناسینه‌وه‌ی خودایه له‌ناو جیهانی سروشتدا، ئه‌ركی ئه‌وه نییه كه ببێت به زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕۆح له ناو كاروكرده‌وه مرۆییه‌كاندا، واته له‌ناو مێژوودا.
بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌و دژی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه هیگڵ له‌باره‌ی ئایینه‌وه هه‌یه‌تی. هیگڵ له‌باره‌ی ئایینی مه‌سیحییه‌وه ده‌ڵێت: «له ئایینی مه‌سیحیدا خودا بوونی خۆی ئاشكراكردووه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌مان سه‌لماند كه كۆمه‌كی خودایی له‌ناو بابه‌ته‌كانی بوون و وێنه‌كانیدا خۆی ده‌دره‌وشێنێته‌وه ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش نه‌سه‌لمێنین كه له مێژوویی ههمهكیشدا خۆی ده‌دره‌وشێنێته‌وه»[8].
هیگڵ ده‌یه‌وێت بڵێت ڕۆح ئه‌گه‌ر له سروشتدا خۆی بۆ خۆی بنوێنێته‌وه، ئه‌ی بۆچی له جیهانی مرۆیشدا خۆی بۆ خۆی نانوێنێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ڕۆح له‌ناو گژووگیا و درخت و ئاژه‌ڵه‌كاندا خۆی بۆ خۆی بنوێنێته‌وه، ئه‌ی بۆچی له ده‌ركه‌وته مرۆییه‌كانی خۆیدا، وه‌ك هونه‌ر و زمان و ئایین و ده‌وڵه‌ت… هتد خۆی بۆ خۆی نه‌نوێنێته‌وه؟ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه ئیبن عه‌ره‌بی پێی وایه مرۆڤ له‌پێناو ئه‌وه‌دا نییه كه ببێته زه‌مینه‌ی ده‌ركه‌وتنی بوونی خودا، به‌ڵكوو ئامانجی بوونی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه ببێت به نورێك له‌ناو جیهانی ئه‌فرێنراوه سروشتییه‌كاندا و په‌رده‌ی تاریكی له‌سه‌ریان لابدات تا خودا له ناویاندا بۆ خۆی ده‌ركه‌وێت و ئاشكرا ببێت.
لای ئه‌و ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بوایه خودا نه‌یده‌توانی خۆی له‌ناو ئه‌فرێنراوه‌كانی جیهانی سروشتدا وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك بدره‌وشێته‌وه و خۆی له‌واندا ببینێته‌وه، لای ئه‌و خودا مرۆڤی دروستكرد تا په‌رده‌ی ئه‌و تاریكییه بدڕێنێت كه به‌سه‌ر ئه‌فرێنراوه‌كانی ناو ئاوێنه‌ی جیهاندا دراوه و له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا بوونیان به‌و تاریكییه پۆشراوه و ته‌نها به‌و نوره‌ش بوونیان له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به هاتنی مرۆڤ بۆ ناو ئاوێنه‌كه هه‌موو ڕووی ئاوێنه‌كه ڕۆشنده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی تاریكی پۆشیویه‌تی و ناناسرێته‌وه له‌و كاته‌دا بوونی ئاشكرا ده‌بێت و له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
١/٣) ڕێگای تێگه‌یشتن له ئایینی حه‌قیقه‌ت و ده‌ركه‌وته‌كانی
ئایا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و تێگه‌یشتن له ئایینی حه‌قیقه‌ت ڕێگای فه‌لسه‌فه ده‌مانگه‌یێنێت به ئامانج یان ڕێگای تهسەوف. به‌مانایه‌كیتر بۆ تێگه‌یشتن له ڕۆح له ئایینی حه‌قیقه‌تدا كه خۆی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ڕۆح هاتووه‌ته ئاراوه، ڕێگای هیگڵ ده‌مانگه‌یێنێت به مه‌به‌ست یان ڕێگاكه‌ی ئیبن عه‌ربی؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت ڕوانگه‌ی ئه‌پستمۆلۆجی بۆ ڕۆح له ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجی جیا بكه‌ینه‌وه. هیگڵ له ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجیاوه له ڕۆح ڕاده‌مێنێت، به‌ڵام ئیبن عه‌ره‌بی به ڕوانگه‌ی ئهپستمۆلۆجیاوه له ڕۆح ده‌ڕوانێت.
با بزانین تێڕامان له ڕۆح له‌م دوو ڕوانگه جیاوازه‌وه چی له مانای ڕۆح ده‌گۆڕێت و كام مانایه له‌و دوو مانایه‌ی كه ئه‌م دوو ڕوانگه جیاوازه ده‌یده‌ن به ڕۆح نزیكه له مانای ڕۆح له ئایینی حه‌قیقه‌ت و هه‌ردوو ده‌ركه‌وته جیاوازه‌كه‌ی، واته ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان؟.
ئیبن عه‌ره‌بی ڕوانگه‌یه‌كی ئهپستمۆلۆجیانهی بۆ جیهان و ڕۆح هه‌یه، ڕوانگه‌ی ئهپیستمۆلۆجیش بۆ ڕۆح و بۆ جیهان پێویستی به پێش مه‌رجێكه بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئامانجی خۆی كه دۆزینه‌وه و ئاشكراكردن و ناسینی ئه‌وه‌یه كه شاراوه و په‌نهانه، ئه‌و پێش مه‌رجه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت جیهان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌م جیهانه له‌ناو تاریكییه‌كدا بێت و ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی كه پێكیانهێناوه له ژێر په‌رده‌ی ئه‌و تاریكییه‌دا شارابێتنهوه و بۆ دۆزینه‌وه و ناسینیان ته‌نها پێویستیان به بوونی خۆرێك هه‌بێت تا له‌سه‌ریان هه‌ڵبێت و تاریكییه‌كه له‌سه‌ریان بڕهوێتهوهوه و بوونیان ئاشكرا ببێت.
مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكه كه هه‌ڵگری ئه‌و خۆره‌یه و له‌وه‌وه ئه‌و خۆره ده‌توانێت هه‌ڵبێت و دڕ به‌و تاریكییه بدات كه له‌سه‌ر ڕووی ئاوێنه‌ی جیهانه‌وه ڕێگره له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو ئه‌و جیهانه له‌سه‌ر ڕووی ئاوێنه‌كه ده‌ركه‌ون. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌ناو ئاوێنه‌ی جیهاندا چی بوون په‌یدا ده‌كات، ده‌بێت مرۆڤ هه‌بێت. ته‌نها بوونی مرۆڤ به‌س نییه، به‌ڵكوو مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و هه‌تاوه‌ی ناو خۆی بدۆزێته‌وه و به هۆیه‌وه ڕووناكی بخاته سه‌ر هه‌موو پنته تاریكه‌كانی ئاوێنه‌كه تا ئاوێنه‌كه بتوانێت ئه‌وه نیشانبداتهوه كه له ناویدا شاراوه‌یه.
له ڕوانگه‌ی ئیبن عه‌ره‌بییه‌وه مرۆڤ به‌وه ده‌توانێت ئه‌وه‌ی له جیهاندا شاراوه‌یه ئاشكرای بكات كه بچێته‌ر به‌ر ئاوێنه‌كه و ئه‌وه‌ی له‌ناویدا وه‌ك مومكین هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕایگرێ كه له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی عه‌ینی هه‌یه.
ئه‌م ئاوێنه‌یه‌ی ئیبن عه‌ره‌بی جیاوازه له‌و ئاوێنه ئاساییه‌ی كه ئێمه به‌كاری ده‌هێنین بۆ بینینه‌وه‌ی خۆمان. له‌ناو ئاوێنه‌ی ئاسایی‌دا هیچ شتێك بوونی نییه تا شاراوه بێت و به هۆی ڕووناكییه‌وه خۆی ئاشكرا بكات. ئاوێنه‌ی ئاسایی شته عهینییهكانی ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت و له‌ناو خۆیدا وێنه‌كه‌یان بۆ بینه‌ره‌كه‌ی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئاوێنه‌كه‌ی ئیبن عه‌ره‌بی به‌ر له‌وه‌ی تیشكی خۆر لێی بدات و بدره‌وشێته‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی كه بوونێكی عه‌ینی هه‌یه له‌ناویدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگره له ده‌ركه‌وتنی نه‌بوونی ڕووناكییه. ئاوێنه‌كه‌ی ئیبن عه‌ره‌بی وه‌ك پێشانگایه‌كی گه‌وره وایه كه له‌ناو هۆڵێكی گه‌وره‌دا كرابێتهوهوه، هه‌موو شته‌كانی ناو ئه‌و پێشانگایه به ڕێكی دانرابن و ئاماده‌كرابن بۆ پیشاندان، به‌ڵام هیچ ڕووناكییه‌ك له‌ناو هۆڵی پێشانگاكه‌دا بوونی نه‌بێت تا ئێمه بتوانین ئه‌وه‌ی له پێشانگاكه‌دا هه‌یه بیبینین.
بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانی ناو هۆڵی پێشانگاكه له نه‌بینراوه‌وه ببن به بینراو، ته‌نها پێویستمان به بوونی ڕووناكیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و تاریكییه‌ی له‌ناو هۆڵی پێشانگاكه‌دا هه‌یه بیڕه‌وێنێته‌وه. به‌ڵام بۆ ئاوێنه‌یه‌كی ئاسایی ته‌نها پێویستمان به ڕووناكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان له‌سه‌ر ڕووی ئاوێنه‌كه ببینین، به‌ڵكو پیویستمان به شته‌كانیشه تا له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دا دایانبنین و به هۆی ڕووناكییهكهوه له ئاوێنه‌كه‌دا بنوێنرێنه‌وه و ئێمه له ئاوێنه‌كه‌دا بیانبینینه‌وه، چوونكه ئاوێنه به بوونی ڕووناكییه‌كه و به نه‌بوونی شته‌كان ناتوانێت شته‌كان بنوێنێت. به‌ڵام پێشانگاكه یان ئاوێنه‌كه‌ی ئیبن عه‌ره‌بی، بۆ نواندنی شته‌كان ته‌نها پێویستی به بوونی ڕووناكی هه‌یه و پێویستی به بوونی شته‌كان نییه، چوونكه شته‌كان له‌ناویدا بوونیان هه‌یه و ته‌نها ماوه ڕووناكییه‌ك هه‌بێت په‌رده‌یان لهسهرلابدا.
مرۆڤ به چی بووه به خاوه‌نی ئه‌و ڕوناكییه و بۆچی جگه له‌و ته‌نانه‌ت خوداوه‌ند خۆیشی توانای ڕۆشنكردنه‌وه‌ی پێشانگای جیهانی نییه؟ ئیبن عه‌ربی له كتێبه بنچینه‌ییه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌وهه‌ر (فص)ی یه‌كه‌مدا ئه‌مه ڕوون ده‌كاته‌وه. ئه‌و پێی وایه جیاوازی مرۆڤ و فریشته‌كانی تر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ توانای په‌رده هه‌ڵماڵینی له‌سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو پێشانگای جیهان هه‌یه، به‌ڵام فریشته‌كان توانای ئه‌م پهردهلادانهیان نیییه. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خودا له ڕێگه‌ی ئه‌فراندنی ئاده‌مه‌وه، بوونی مومكینی هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له‌ناو زه‌ینی مرۆڤدا داناوه كه له‌ناو پێشانگاكه‌ی جیهاندا په‌رده‌ی تاریكییان به‌سه‌ردا دراوه‌و بۆ ئاشكرابوون و پێویستیان به نورێك هه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتن تا خودا خۆی له ناویاندا ببینێته‌وه.
لای ئیبن عه‌ره‌بی ئه‌و بوونه مومكینانەی ناو زه‌ینی ئاده‌م بۆ ئه‌وه بوونیان نییه كه له بوونی مومكینی خۆیانه‌وه واته له بوونیان به هێزه‌وه به‌رەو بوونی عه‌ینی و واقیعی واته بوونیان به‌كرده بڕۆن. به‌ڵكوو ئه‌م بوونه موكینانهی ناو ڕۆحی ئاده‌م هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رچاوه‌ی ڕوناكییه‌كه بۆ بوونه عهینییهكهی و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنگه‌یه له‌ناو پێشانگای جیهاندا ڕۆشن ببێته‌وه كه بوونی عه‌ینی ئه‌و بوونه مومكینه‌ی تیایه.
بۆ نموونه دره‌ختێكی ناو پێشانگاكه‌ی جیهان به‌ر له‌وه‌ی ڕوناكی ناو مرۆڤ لێی بدات، به‌و ڕوناكییه فیزیكییه كه سه‌رچاوه له خۆره فیزیكییهكهوه ده‌گرێت تاریكی له‌سه‌ری ناڕه‌وێته‌وه و بوونی بۆ خوداوه‌ند ئاشكرا نابێت و خوداوه‌ند خۆی تێدا نابینێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند خۆی تێیدا ببینێته‌وه ده‌بێت له بوونی مومكینی ئه‌و دره‌خته‌ی له‌ناو مرۆڤدایه ڕووناكییه‌ك ده‌رچێت و له دره‌خته واقعییه‌كه بدات و بوونی ڕۆشن بكاته‌وه تا خودا خۆی له‌ناو دره‌خته‌كه‌دا بۆ خۆی بنوێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت له ڕوانگه‌ی ئیبن عه‌ربییه‌وه ئامانج له بوونی مرۆڤدا ته‌نها ڕۆشنكردنه‌وه‌ی پێشانگای جیهانه بۆ ئه‌وه‌ی خودا له جیهاندا خۆی بۆ خۆی بنوێنێته‌وه و بوونی خۆی له‌ناو جیهاندا بناسێته‌وه. به‌پێی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه شته‌كان هه‌موویان هه‌ن و پێویستیان به‌وه نییه ببن، به‌ڵكوو ته‌نها پێویستیان به‌وه‌یه مرۆڤ له‌ناو تاریكی ده‌ریان بهێنێت و بیانخاته ناو ڕوناكییهوه تا بیانناسێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئهپستمۆلۆجییه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئۆنتۆلۆجی نییه.
له ڕوانگه‌ی ئه‌پستمۆلۆجییه‌وه شته‌كان هه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌دا نا كه ببن و به بوونیان خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. شته‌كان هه‌ن و ده‌بێت به ئاشكراكردنیان بوون په‌یدا بكه‌ن. واته بوونی شته‌كان له‌پێناو ئاشكرابوونیاندایه و بوونیان هیچ نییه جگه له ئامرازێك بۆ ئاشكرابوون ده‌ركه‌وتن و ناسینیان. به‌ڵام له ڕوانگه ئۆنتۆلۆجییه‌وه ئاشكرابوونی شته‌كان له‌پێناو بوونیاندایه و شته‌كان بۆیه ئاشكران چوونكه كه‌وتوونه‌ته ناو بوونه‌وه و ئاشكرابوونیان هیچ نییه جگه له خاسیه‌تێك بۆ بوونیان.
تێڕامان له ڕۆح له ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجیه‌وه زۆر جیاوازه له تێڕامان له ڕۆح له ڕوانگه‌ی ئه‌پستمۆلۆجییه‌وه. له ڕوانگه ئۆنتۆلۆجیهكهوه ڕۆح ئه‌و هێزەیه كه له‌ناو سروشت و له‌ناو مرۆڤدا فرمان به بوونی ئه‌و بوونه‌وه‌ره مومكینانه ده‌دات كه له‌ناو جیهانی ڕۆحدان و هێشتا نه‌هاتوونه‌ته ناو جیهانی واقیعه‌وه. واته تێڕامان له ڕۆح له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تێڕامان نییه له ڕۆح له‌ناو ئه‌و شتانه‌ی كه بوونیان له‌ناو جیهاندا هه‌یه و له بوون بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو تێڕامانه له ڕۆح له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه له‌ناو فرماندانه به بوونی ئه‌وه‌ی كه له جیهانی خۆیدا هه‌یه و ده‌یه‌وێت بیهێنێته ناو جیهانی واقیع و عه‌ینی بكاته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌ی كه ڕۆح له فهرمانداندایه به بوونی گرنگ نییه سه‌ر به‌و بوونه‌وه‌رانه بێت كه له‌ناو سروشتدا ده‌رده‌كه‌ون یان سه‌ر به‌و بوونه‌وه‌رانه بێت كه له‌ناو جیهانی مرۆیدا ده‌رده‌كه‌ون.
بۆ نموونه ئایین كه بوونه‌وه‌رێكی ناو جیهانی مرۆییه و ته‌نها له‌م جیهانه‌دا بوون په‌یدا ده‌كات و له جیهانی سروشتدا بوونی نییه، كاتێك له ڕوانگه ئیبن عه‌ره‌بییه‌وه لێی ڕاده‌مێنین له‌و كاته‌دا لێ ڕانامێنین كه له پهیدابووندایه و ڕۆح له‌ناو فرمانداندایه به بوونی و خه‌ریكه له‌ناو جیهانی مرۆیدا له‌ناو پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنیدا بوونی پێده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، به‌ڵكوو له ئایین ڕاده‌مێنین له‌و ساته‌وه‌خه‌ته‌دا كه ڕۆح له فرماندان به بوونی بووه‌ته‌وه و له‌ناو جیهانی مرۆیی‌دا به پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی خۆیدا بردوویه‌تی و بوونی كامڵكردوه و كۆتایی به په‌یدابوونی هێناوه. دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایینه، بوونه واقیعییه عهینییهكهی له‌ناو كۆمه‌ڵه ته‌نێكی مرۆیی‌دا ئاشكرابووه ئه‌وه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بوونی هێشتا له‌ناو تاریكیدایه و پێویسته ئه‌و مرۆڤه عارفانه‌ی كه ڕۆح وه‌ك ماده‌یه‌ك به‌شداری پێنه‌كردوون له هاتنه‌ئارای بوونی ئه‌و ئایینه‌دا ببن و بوونی ئه‌و ئایینه ڕۆشنبكهنهوه به‌و نوره‌ی كه له‌ناویاندا بوونی هه‌یه. لێره‌وه‌یه كه ئیبن عه‌ربی ویلایه‌ت و وهلییهكان له ڕساله‌ت و پێغه‌مبه‌ره‌كان جیا ده‌كاته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌كان به خشتی زیوینی ناو دیواری وجود ده‌زانێت، به‌ڵام وهلییهكان به خشتی زێرینی ئه‌و دیواره ده‌زانێت.
ئه‌مه گه‌ر شتێك بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یەنێت كه لای ئیبن عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی گرنگه بوون نییه، به‌ڵكوو مه‌عریفه‌یه به بوون، واته شته‌كان به‌وه‌ی كه ده‌بن له‌ناو بووندا نه‌گه‌یشتوون به ئامانجه‌كه‌ی خۆیان و ئه‌و كاته ده‌گه‌ن به ئامانجی خۆیان كه وه‌لییه‌ك بێت له‌ناو تاریكی ده‌ریان بێنێ و دان به بوونیاندا بنێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی داننان به بووندا گرنگه، بوون خۆی ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، بوونی ڕاسته‌قینه‌ی بوونه‌وه‌ر له‌وه‌دا نییه كه بووه، له‌وه‌دایه كه دان به بوونیدا بنرێت و هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه بێت خۆی تێدا بیبینێته‌وه.هه‌ر له‌مه‌شه‌وه‌یه كه خودا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه وا وێنا ده‌كرێت كه حه‌زی به‌وه‌یه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دان به بوونیدا بنرێت. ئه‌و خۆی وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك شاردووه‌ته‌وه گه‌ر مرۆڤ نه‌یدۆزێته‌وه و دان به بوونیدا نه‌نێت، بوونی نابێت. ئه‌و گهنجینهیهش گه‌نجینه‌ی جیهانه به بێ مرۆڤ، چوونكه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه‌یه ئاشكرابكات و به كلیله‌كانی بیكاته‌وه، نابێت له‌ناو گهنجینهكهدا بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجینه‌كه بێت و خۆی شتێكی شاراوه‌ی ناو گه‌نجینه‌كه نه‌بێت. ڕوانگه‌ی ئه‌بستمۆلۆجی هه‌رخۆی پێویستی به خودێكی عارف و بابه‌تێك هه‌یه كه ئه‌م خوده عاریفه بوونی ئاشكرا بكات و بیناسێته‌وه، بۆیه ناكرێت خوده عاریفهكه خۆی به‌شێك بێت له‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌یناسێته‌وه.
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجییه‌وه له‌و كاته‌دا له ئایین ده‌ڕوانرێت كه ڕۆح بوونه مومكینهكهی له‌ناو كۆمه‌ڵه جه‌سته‌یه‌كی مرۆیدا ده‌كات به بوونی واقیعی. ئه‌مه‌ش وهدیهاتنێكی كتوپڕ نییه و پێویستی به كاته تا ڕۆح بوونی ئه‌و ئایینه به پرۆسه‌ی په‌رسه‌ندندا ببات و له‌وپه‌ڕی بوونی خۆیدا له‌ناو جیهانی مرۆیدا عه‌ینی بكاته‌وه و كامڵی بكات. (الیوم أكملت لكم دینكم) ئاماژه به‌م پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ئایینی ئیسلام ده‌دات له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه ڕۆح بوونی به ته‌واوه‌تی له جیهانه مرۆییه‌كه‌ی موحه‌مه‌د و هاوڕێكانیدا عه‌ینی ده‌كاته‌وه و بوونی خۆی له ئایینه موحهمهدییهكهدا كامڵ ده‌كات.
ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین خۆی له‌ناو وه‌دیهاتنی ئایینێكدایه و تێڕامانه له ئایین له‌ناو ئایین خۆیدا له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه له‌ناو په‌یدابوون و گه‌شه‌كردندایه و ڕۆح له حاڵه‌تی فرمانداندایه به بوونی له‌ناو واقعی مرۆیدا.
ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین گه‌ڕانه به شوێن ئه‌و زه‌مینه مرۆییه‌دا كه ڕۆح تیایدا فرمان به بوونی ئایینێك ده‌دات و بوونه‌كه‌ی له بوونێكی مومكین و نادیاره‌وه كه له‌ناو جیهانه‌كه‌ی خۆیدایه، ده‌خاته ناو پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه و له‌واقعێكی مێژوویی مرۆیدا عه‌ینی ده‌كاته‌وه و ده‌یگه‌یێنێت به‌وپه‌ری ده‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی. به‌بێ بوونی پرۆسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه زه‌حمه‌ته بتوانین له ڕوانگه ئۆنتۆلۆجییهكهوه له ئایین ڕامێنین.
ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین خۆی له‌ناو وه‌دیهاتنی ئایینێكدایه و تێڕامانه له ئایین له‌ناو ئایین خۆیدا له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه له‌ناو په‌یدابوون و گه‌شه‌كردندایه و ڕۆح له حاڵه‌تی فرمانداندایه به بوونی له‌ناو واقعی مرۆیدا.
ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ی ئه‌پستمۆلۆجی بۆ ئایین ڕوانگه‌یه‌ك بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئایین و له‌دوای ئه‌وه‌وه كه ڕۆح ده‌ست له وه‌دیهێنانی له‌ناو جیهانی مرۆیدا هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌وه ڕوانگه‌ی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین له‌ناو ئایین خۆیدایه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه له‌ناو جیهانی مرۆیی‌دا ڕۆح فرمان به بوونی ده‌دات، تا له هه‌ڵسوكه‌وته كرده‌یی وته‌یی و ههڵچونییهكانی كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی ڕۆحانیدا شێوه‌گیری بكات.
به‌م پێیه بێت مه‌زهه‌به‌كان و تهسەوف به‌رهه‌می تێڕامانێكی ئهپستمۆلۆجیانهن له ئایین و له‌و كاته‌دا له ئایین ڕاده‌مێنن كه له پرۆسه‌ی په‌یدابوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و له شێوه كامڵهكهی خۆیدا شێوه‌ی گرتووه. بۆ نموونه ئایینی ئیسلام له ساته‌وه‌ختێكی مێژوویدا ڕۆح فرمان به‌بوونی ده‌كات و به‌و فرمانه بوونی له جیهانه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌ره‌وه جیهانه مرۆییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه پیاوێكی ڕۆحانی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌رەبی ئاراسته ده‌كات و له ماوه‌ی بیستوسێ ساڵدا بوونی له‌ناو ئه‌و واقیعه مرۆییه‌دا شێوه‌گیر ده‌كات. له دوای ئه‌وه‌ی كه بوونی كامڵ ده‌بێت ڕۆح فرمان به بوونه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت و وه‌ك ژیانێكی ڕۆحانی له واقعدا به ته‌واوه‌تی دێته بوون، له دوای ئه‌مه‌وه وهلییهكانی وه‌ك ئیبن عه‌ره‌بی و ئیمامه‌كان وه‌ك ئیمامی شافعی جا كاریان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌وان مه‌عریفه به‌و ژیانه ڕۆحانییه‌ی كه به فرمانی ڕۆح وه‌دیهاتووه ده‌كه‌ن به ئامانجی خۆیان و ئیمامه‌كان به‌و مه‌عریفه‌یه‌ی كه له تێڕامانی مه‌عریفیانه له‌و ژیانه ڕۆحانییه به‌ده‌ستیان هێناوه مه‌زهه‌به‌كان دروستده‌كه‌ن له‌پێناو ته‌قلیدكردنه‌وه‌ی ژیانی ناو ئه‌و جیهانه ڕۆحانییه وهدیهاتووهدا. وهلییهكانیش ده‌كه‌ونه ناو په‌یوه‌ندییه‌كی شیعریانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه ڕۆحیه‌دا و دیهێنه ناو خه‌یاڵی خۆیان و له‌ناو خه‌یاڵی خۆیاندا خۆیان له‌ناویدا وێنا ده‌كه‌نه‌وه.
ئامانجی ئیمامه‌كان له مه‌عریفه به‌و جیهانه ڕۆحانییه وه‌دیهاتووه ئامانجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، واته مه‌زهه‌ب پێداویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌یهێنێته ئاراوه. به‌ڵام ته‌سوف ئامانجێكی كه‌سی له پشتییه‌وه هه‌یه نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌لی نایه‌وێت ئه‌و جیهانه ڕۆحییه بهێنێته ناو كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به‌و مه‌عریفه‌یه‌ی كه له تێڕامانێكی مه‌عریفی له‌و ژیانه ڕۆحییه وهدیهاتووهوه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، جیهانێكی ناوه‌كی و كه‌سی بۆ خۆی ساز ده‌كات و له‌ناویدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌ر تهسەوف و مه‌زهه‌ب به‌رهه‌می تێڕامانێكی مه‌عریفیانه‌ی خودێكی عارف بن له ئایینێكی دیاریكراودا كه له‌سه‌رده‌مێكدا له‌ناو خه‌ڵكانێكی ڕۆحانی ناو میلله‌تێك به فرمانی ڕۆح په‌یدابووه و كۆتایی به پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی هاتووه، ده‌بێت ئایینی حه‌قیقه‌ت كه نه مه‌زهه‌به و نه تهسەوف به‌رهه‌می تێڕامان بێت له چی؟ ئایا وه‌ك ئایینه ئاسمانییه‌كان به‌رهه‌می فرمان به بوونی ڕۆحه یان به‌رهه‌می تێڕامانێكی ئۆنتۆلۆجیه له‌و ئایینانه‌ی كه به فرمان به بوونی ڕۆح له‌ناو میلله‌تاندا وه‌دیهاتوون؟. ئایا هه‌موو تێڕامانێكی ئۆنتۆلۆجی سه‌رچاوه له ڕۆحه‌وه ناگرێت؟ ئایا ئایین خۆی به‌رهه‌می تێڕامانی ڕۆح نییه له خۆی له‌و ساته‌دا كه بوونی ئه‌و ئایینه له غه‌یری خۆیدا واته له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی ڕۆحانی ناو میلله‌تێكدا وه‌دیده‌هێنێت؟ ئه‌م پرسیارانه ئێمه به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌به‌ن له ئایینی حه‌قیقه‌ت و هه‌ر دوو ده‌ركه‌وته كوردییه‌كه‌ی بكۆڵینه‌وه كه «یارسان» و «ئێزیدی»ن.
٢/١- ئێزیدی و یارسان له‌نێوان ئایین و مه‌زهه‌بدا
مه‌به‌ستمان له ئایینی حه‌قیقه‌ت ئایینێكی دیاریكراوی وه‌ك ئایینی ئیسلام یان ئایینی مه‌سیحی و ته‌نانه‌ت ئایینێكی وه‌ك ئایینی بوزی نییه. ئایینی حه‌قیقه‌ت ئایینێكه له خۆیدا و له مێژوودا له شێوه‌ی چه‌ند ئایینێكی جیاوازدا خۆی شێوه‌گیر كردووه. پێده‌چێت ئه‌م ئایینه له‌ناو ڕۆحی ئه‌و هیندۆئهورپاییانهدا بووبێت كه باس له هاتنیان ده‌كرێت بۆ سه‌رزه‌مینی ئێرانی كۆن و كوردیش له‌ناو میلله‌ته‌كانی ئێرانی كۆندا به میراتگرێكی دێرینیان ده‌زانرێت. ئه‌م ئایینه له ڕووی په‌یدابوونه‌وه له‌و ئایینانه ته‌واو جیاوازن كه له‌ناو میلله‌تانی سامی وه‌ك عه‌ره‌به‌كان و عبرییهكاندا ده‌ركه‌وتوون.
میهرداد ئیزدیی له كتێبی «چه‌رده باسێك له باره‌ی كوردانه‌وه» ئه‌م ئایینه به ناوی ئایینی حه‌وت فریشته‌كه ناو ده‌بات. هه‌وڵده‌دات له مێژووی كۆن و نوێ‌دا باس له ده‌ركه‌وته جیاجیاكانی ئه‌م ئایینه بكات. له ڕووی مێژووییه‌وه كاره‌كه‌ی ئیزدی ده‌ستپێكێکی باشه بۆ دیاریكردنی ئه‌و شێوه ئایینیانه‌ی كه له ئایینی حه‌قیقه‌ته‌وه په‌یدابوون[9].
ئه‌م ئایینه بوونی له‌ناو خۆیدایه‌تی و له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا له‌شێوه‌ی چه‌ند ئایینێكی جیاوازدا ده‌ركه‌وتووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و شێوه ئایینیانه‌ی كه به‌هۆی شێوه‌گیربوونی ئایینی حه‌قیقه‌ته‌وه له مێژوودا هاتوونه‌ته ئاراوه، ورده‌كاریه‌كی زۆری ده‌وێت. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئایینانه وه‌ك ده‌قی نووسراو نه‌ماونه‌ته‌وه. ئایینی حه‌قیقه‌ت بوونی له‌ناو كتێبه پیرۆزه‌كاندا نییه، بوونی له‌ناو ڕۆحی ئه‌و میلله‌ته‌دایه كه له‌ڕێگه‌ی پیاوه ڕۆحانییهكانییهوه له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا شێوه‌ی جۆراوجۆر به خۆی ده‌دات. باشترین زه‌مینه بۆ تێگیشتن له ئایینی حه‌قیقه‌ت و شێوه‌گیربوونی ئه‌و ئایینه‌یه له‌ناو ئه‌و شیوه ئایینییه جیاوازانه‌دا كه له دوای ئیسلامه‌وه له‌ناو كورددا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دیارترینیان ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیین.
ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی دوو شێوه‌ی جیاوازی مێژوویی هه‌مان ئه‌و ئایینه‌ن كه ئێمه به ئایینی حه‌قیقه‌ت ناوی ده‌به‌ین. ئه‌م دوو ئایینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری نوسراو و واقعی خۆیان تا ئێستا پاراستووه، زه‌مینه‌یه‌كی باشن بۆ تێگه‌یشتنی ئێمه له ئایینی حه‌قیقه‌ت و هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانی له‌و شێوه ئایینیانه‌دا كه له مێژوودا ده‌ركه‌وتوون.
ئایینی حه‌قیقه‌ت ئایینی هه‌موو ئه‌و شێوه ئایینیانه‌ی وه‌ك ئێزیدی و یارسانه كه له مێژووی ئه‌و میلله‌تانه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه كه هه‌ڵگری ئه‌و ڕۆحه‌ن كه ئه‌و بنه‌مایانه له‌ناویدا بوونی هه‌یه.
ئایینی حه‌قیقه‌ت هه‌ڵگری ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه هه‌ردوو ئایینی ئێزیدی و یاراسان بوونیان لێیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌م بنه‌مایانه مرۆڤ ده‌بێت له‌ناو خۆیدا په‌ی به بوونیان به‌رێت جا ده‌توانێت له‌ناو ئه‌و دوو ئایینه جیاوازه‌دا بیاندۆزێته‌وه. واته بنه‌ماكانی ئه‌م ئایینه بنه‌مای پێش ئه‌زموونین و له‌ناو ڕۆح‌دا ده‌بێت ده‌ركیان پێ بكرێت، جا ده‌توانرێت له‌ناو ده‌ركه‌وته مێژووییه جیاوازه‌كانی شێوه ئایینه جیاوازه‌كاندا ببینرێنه‌وه. ئایینی حه‌قیقه‌ت ئایینی هه‌موو ئه‌و شێوه ئایینیانه‌ی وه‌ك ئێزیدی و یارسانه كه له مێژووی ئه‌و میلله‌تانه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه كه هه‌ڵگری ئه‌و ڕۆحه‌ن كه ئه‌و بنه‌مایانه له‌ناویدا بوونی هه‌یه.
له‌دوای ئیسلامه‌وه كورد وه‌ك میلله‌تێك ئه‌و ڕۆحه تێیدا چالاك ده‌بێت و بنه‌ماكانی ئایینی حه‌قیقه‌ت له دوو شێوەی ئایینی زیاتردا شێوه‌گیر ده‌كات. ئه‌م ڕۆحه ته‌نها بنه‌ماكانی خۆی له‌ناو ئه‌و شێوه ئایینیه جیاوازانه‌دا شێوه‌گیر نه‌كردوون، به‌ڵكو له شیوه زمانییه‌كانی زمانی كوردی و شێوه هونه‌رییه‌كان و شێوه ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا شێوه‌گیری كردوون.
ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتناسان له دیاریكردنی یه‌كبوون و جیاوازی نێوان ئایینه كوردییه‌كان و ته‌نانه‌ت دیالێكته كوردییه‌كاندا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه بۆ یه‌كبوونێكی بنه‌ماییانه‌ی ئایینه كوردییه‌كانی وه‌ك یارسان و ئێزیدی و عه‌له‌وی و ده‌ركه‌وته ناكوردییهكانی وه‌ك ئایینی به‌هائی و دروزی دروست بكات. ئه‌مه‌ش هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه میتودی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان میتۆدێك بووه له ڕووی زمانه‌وه په‌یڕه‌وی له ئیتمۆلۆجیا و ڕیشه‌ناسی وشه‌كان كردووه و له‌ڕووی ده‌ركه‌وته مێژووییهكانیشهوه په‌نای بردووه‌ته به‌ر ئه‌و توخمانه‌ی كه له‌و ئایینانه‌دا به‌كارهێنراون و دواتریش له ڕێگه‌ی بهراواردكردنی وشه‌كان و توخمه‌كانی ناو ئه‌و ئایینانه و دیاریكردنی لێكچوون و جیاوازییه‌كانیان بڕیاری خۆی داوه.
بۆ نموونه ئاگر یان ژماره حه‌وت یان كردنی گیانله‌به‌رێك به قوربانی وه‌رگرتووه و هاتووه له‌نێوان ئایینه‌كاندا بوون و نه‌بوونی ئه‌مانه‌ی كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه دوو ئایین یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه یان جیاوازن. له‌مه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و ئایینانه‌دا داوه.
بێگومان ڕۆژهه‌ڵاتناسان له لێكۆڵینه‌وه‌ی دیالێكته كوردییه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه په‌یڕه‌وییان له‌م میتۆده كردووه و به‌پێی ئه‌م میتۆده‌ش یان زمانی كوردیان له ڕوانگه‌ی دیالێكتێك له دیالێكته‌كانه‌وه به زمانی فارسی داناوه یان دیالێكتێك له دیالێكته كوردییه‌كانیان به دیالێكتێكی زمانی كوردی دانه‌ناوه و وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ حوكمیان له‌سه‌رداوه. دیالێكتێكی وه‌ك دیالێكتی هه‌ورامی له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕووی وشه فه‌رهه‌نگییه‌كانه‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ دیالێكتی سۆرانی‌دا یان كرمانجیدا زۆره، به زمانێكی سه‌ربه‌خۆیان زانیووه، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له دیالێكته كوردییه‌كان چه‌ند كوردین، دیالێكتی هه‌ورامیش ئه‌وه‌نده كوردییه.
یان به هۆی په‌یڕه‌وكردنیان له هه‌مان میتۆد ئایینی ئێزیدیان به جۆره لادانێك له مه‌زهه‌بی سووننه زانیووه و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی عه‌قڵی و لۆجیكی وه‌ك تایفه‌یه‌كی ئیسلامی پێناسه‌یان كردوون. به‌هه‌مان شێوه‌ش یارسانه‌كان یان عهلهویهكانیان به شیعه‌ی توندڕه‌و داناوه‌وه و له چوارچێوه‌ی ئیسلامی مه‌زهه‌بیدا پێناسه‌یان كردوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌لی توخمێكه له توخمه‌كانی ناو سیسته‌می ڕۆحانی ئه‌وان. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی هه‌مان میتۆده‌وه ئه‌م ئایینانه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵه ئایینێكی كۆن كه جگه له كۆمه‌ڵه حكایه‌تێكی مێژوویی ده‌قێكی ئایینیاییان له دوای خۆیان جێ نه‌هێشتووه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشانه ده‌رباز ببین كه ئه‌م میتۆده ڕۆژهه‌ڵاتناسییه بۆ یه‌كبوونی ئایینه كوردییه‌كان دروستی كردووه و لێكۆڵه‌رانی خۆشمانی خستووه‌ته ناو سه‌رئێشه‌یه‌كی بێماناوه، ده‌بێت له لێكۆڵینه‌وه و تێگه‌یشتن له ئایینه كوردییه‌كان خۆمان له‌و میتۆده ڕواڵهتخوازه ده‌رباز بكه‌ین و میتۆدێكی تر بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئایینه كوردییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ین كه یارمه‌تیمان بدا ئه‌و ته‌موومژه له‌سه‌ر ئایینه‌كان بڕه‌وێنینه‌وه كه ئه‌و لێكۆڵه‌رانه له‌سه‌ر بوون په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دوو ئایینه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م میتۆده‌وه دروستیان كردووه.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی زمان‌ناسی سویسری فێردینان دی سۆسۆر به ناوی (زمان‌ناسی گشتی)ییه‌وه میتۆدێكی نوێ له زانسته مرۆییه‌كاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات به ناوی میتۆدی (دروسته‌خوازی) ئه‌م میتۆده له بواری زانست‌دا به‌گشتی و زانسته مرۆییه‌كان به تایبه‌تی گۆڕانێكی جۆری له بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا دروست ده‌كات. ئه‌م گۆڕانه جۆرییه له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا گۆڕان له بواری لێكۆڵینه‌وه له ئایینیشدا دروستده‌كات و لێڤی شتراوس كه به یه‌كێك له‌و زانایانه داده‌نرێت كه له بواری ئه‌نترۆپۆلۆجیادا په‌ره‌ی به‌م میتۆده داوه، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م میتۆده لێی ده‌كۆڵیته‌وه بواری ئاییننه. ئه‌و ئایینانه‌ش كه ئه‌و لێیان ده‌كۆڵێته‌وه، ئایینی ئه‌و كۆمه‌ڵگا خێڵه‌كییه داخراوانهن كه ئایینه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ك ژیانه سروشتییهكهیان ساده‌ن، له گه‌شه‌كردنیش وه‌ستاون و له دۆخێكی جێگیردا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م میتۆده ئه‌گه‌ر له میتۆده فیلۆلۆجییه بهراوردكارییهكهی ڕۆژهه‌ڵاتناسی زیاتر توانیبێتی له‌باره‌ی ئایینه‌كانه‌وه ڕاستییه‌كان ڕۆشن بكاته‌وه، ئه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌و ئایینانه كارا و چالاك بووه كه گۆڕاون بۆ سیسته‌مێكی ئایدیۆلۆجی و مه‌زهه‌بی جێگیر و ناپه‌ره‌سه‌ندوو. به‌ڵام ئه‌م میتۆده بۆ ئه‌و ئایینانه ده‌ست نادات كه له بوون و په‌ره‌سه‌ندنی خۆیاندا به‌رده‌وامن و له قاڵبی مه‌زهه‌بدا تووشی وه‌ستان و به به‌ردبوون نه‌هاتوون.
بۆ نموونه په‌یڕه‌وی كردن له‌م میتۆده بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئیسلامی شیعی و ئیسلامی سووننی سوودێكی زۆری ده‌بێت، چوونكه ئه‌م دوو ئیسلامه مه‌زهه‌بییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه دۆگمایه‌ك دامه‌زراون كه شیاوی په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕان نین و ته‌نها شیاوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ن. به‌ڵام ئه‌م میتۆده بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئیسلامی سه‌رده‌می موحه‌مه‌د ده‌ست نادات، ئه‌مه‌ش هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئیسلامه له‌سه‌رەتای په‌یدابوونیدا ئایینێكی زیندووه و له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندندایه، چوونكه سه‌رچاوه له ڕۆحه‌وه ده‌گرێت، ئه‌م ئایینه له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا له ماوی بیستوسێ ساڵدا كامڵ ده‌بێت. دوای كامڵبوونی به دوو سه‌ده له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی ئایینییه‌وه كه به ئیمام ناسراون به پرۆسه‌ی به مهزههبكردندا ده‌برێت و ده‌كرێت به ئیسلامێكی سیسته‌ماتیك و نه‌گۆڕ. میتۆدی دروستهخوازیش ته‌نها ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه‌دا بكات كه له قوناغی په‌ره‌سه‌ندنه مێژووییه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه، بووه به سیسته‌مێكی نه‌گۆڕ و كۆمه‌ڵه فرمانێك كه نه‌وه به نه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌ره‌سه‌ندنێكی مێژووی له‌م گواستنه‌وه‌یه بكه‌وێته‌وه.
میتۆدی دروسته‌خوازی كاری به‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌وه نییه و ته‌نها له ئاستی سانكرۆنیكیدا له بواره‌كه‌یدا كارده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بواری كاركردنه‌كه‌ی بوارێك نه‌بێت له حاڵه‌تی په‌ره‌سه‌ندندا بێت، به‌ڵكوو بوارێك بێت كه له په‌ره‌سه‌ندن كه‌وتبێت و سیسته‌م و داتاكانی له حاڵه‌تی جێگیری و نه‌گۆڕاندا بن. واته له شتێك ناكۆڵێتهوه كه له‌ناو پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندندایه و هێشتا به‌ته‌واوه‌تی نه‌هاتووه‌ته بوون و كامڵ نه‌بووه. به‌ڵكوو له شتێك ده‌كۆڵێته‌وه كه له پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و له‌ناو واقیعدا بوونی به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وتووه و به هه‌موو بوونه كامڵهكهی خۆیه‌وه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، به بێ ئه‌وه‌ی نه له ڕووی داتاوه و نه له ڕووی سیسته‌مه‌وه هیچ گۆڕانێك به خۆیه‌وه ببینێت.
بۆ نموونه زمان یان ئایین ئه‌و كاته ده‌بن به بواری لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م میتۆده كه له پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندن بووبێتنه‌وه و زمانه‌كه به پرۆسه‌ی به‌ستاندارد كردن‌دا برابێت و له ڕووی سیسته‌م و داتاوه بووبێت به زمانێكی نه‌گۆڕ و وه‌ستاو، ئایینیش له پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی بووبێته‌وه و به پرۆسه‌ی به مهزههبكردندا برابێت و له ڕووی سیسته‌م و داتاوه بووبێت به ئایینێكی نه‌گۆڕ و وه‌ستاو.
به‌م پێیه بێت ئه‌م میتۆده نه ده‌توانێت له‌و ئایینه بكۆڵیته‌وه كه به پرۆسه‌ی بهمهزههبكردندا نه‌ڕۆشتووه نه ده‌شتوانێت له‌و زمانه بكۆڵیته‌وه كه به پرۆسه‌ی به ستانداردكردندا نه‌ڕۆشتووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت ئه‌م میتۆده نه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئایینی حه‌قیقه‌ت و شێوه ئایینه‌كانی وه‌ك ئێزیدی و یارسان ده‌ست نادات، به‌ڵكوو بۆ زمانی كوردی و دیالێكتهكانیشی ده‌ست نادات. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر یه‌ك هۆی بچووك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی وه‌ك مه‌زهه‌بی شیعه و مه‌زهه‌بی سووننه به‌رهه‌می پرۆسه‌ی به مهزههبكردنی ئایینی وه‌دیهاتووی وه‌ك ئیسلامی سه‌رده‌می مه‌حه‌مه‌د نین، به‌ڵكو به‌رهه‌می پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینی حه‌قیقه‌تن، كه ئایینێكه بوونی له‌ناو ڕۆحدایه و له قوناغه‌كانی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا له‌ناو ئه‌م دوو شێوه ئایینه‌دا ده‌ركه‌وتی كردووه.
ئایینی حه‌قیقه‌ت وه‌ك ئایینی ئیسلام بوونێكی واقیعی و هه‌ستپێكراوی نییه كه له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و كامڵبوونی خۆیدا هاتبێته ئاراوه و شیاوبووبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئێزیدی و یارسانه‌وه به پرۆسه‌ی به مهزههبكردندا ببرێت، ئایینی حه‌قیقه‌ت هه‌ر له‌ناو ڕۆح‌دا ماوه‌ته‌وه و هێشتا به ته‌واوه‌تی وه‌دی نه‌هاتووه و له وهدیهاتندایه له‌ناو ئه‌و ده‌ركه‌وته مێژوویانه‌ی خۆیدا كه له سه‌رده‌مه مێژوویه‌كاندا له كۆمه‌ڵه شێوه‌یه‌كی ئایینی وه‌ك ئێزیدی و یارسان و عه‌له‌وی هتد دهركهوتیان كردووه.
نه ئایینی ئێزیدی و نه ئایینی یارسان دوا شێوه و ده‌ركه‌وته‌ی ئایینی حه‌قیقه‌ت نین و ئه‌م ئایینه ده‌كرێ له داهاتوودا له شێوه ئایینی تردا خۆی ئاشكرا بكاته‌وه. ئه‌مه جیاوازی نێوان ئایینی ئیسلام و مهزههبهكانیهتی له‌گه‌ڵ ئایینی حه‌قیقه‌ت و شێوه ئایینیه‌كانی خۆیدا.
نه ئایینی ئێزیدی و نه ئایینی یارسان دوا شێوه و ده‌ركه‌وته‌ی ئایینی حه‌قیقه‌ت نین و ئه‌م ئایینه ده‌كرێ له داهاتوودا له شێوه ئایینی تردا خۆی ئاشكرا بكاته‌وه. ئه‌مه جیاوازی نێوان ئایینی ئیسلام و مهزههبهكانیهتی له‌گه‌ڵ ئایینی حه‌قیقه‌ت و شێوه ئایینیه‌كانی خۆیدا.
میتۆدی دروسته‌خوازی نه‌ك هه‌ر بۆ ئایینی حه‌قیقه‌ت و ئه‌م دوو ده‌ركه‌وته ئایینییه‌ی خۆی ده‌ست نادات، ته‌نانه‌ت بۆ ئیسلامه پهرهسهندووهكهی سه‌رده‌می موحه‌مه‌دیش ده‌ستنادات و ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته بوار بۆ كاركردنی ئه‌م میتۆده، ته‌نها مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلامن، واته مه‌زهه‌بی شیعه و مه‌زهه‌بی سووننه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میتۆدی دروسته‌خوازی بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی ئایینی ئێزیدی و یارسان له‌لایه‌ك و په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو ئایینه به ئایینی حه‌قیقه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی بوونی هه‌ردووكیانه ده‌ستنادات و ئه‌وه‌ی كه پێویسته بۆمان ئاشكرا ناكات، به‌ڵام ده‌توانین سوود له بیرۆكه بنه‌ماییه‌كه‌ی ئه‌م میتوده وه‌رگرین كه ئه‌ویش بیرۆكه‌ی سیسته‌م و داتاكانیهتی.
بیرۆكه‌ی سیسته‌م بۆ یه‌كه‌مجار دی سۆسۆر كه به باوكی ئه‌م میتۆده ده‌زانرێت له كۆوانهكانیدا له باره‌ی زمان‌ناسی گشتییه‌وه بۆ تێگه‌یشتن له كاركردنی زمان به‌كاری ده‌هێنێت. له‌دوای سۆسۆره‌وه چه‌مكی زمان له زانستی زماندا مانایه‌كی نوێ په‌یدا ده‌كات، ئیتر زمان به‌و كۆمه‌ڵه ڕسته و ده‌سته‌واژه‌یه دانانرێت كه هه‌ریه‌ك له ئێمه له كاتی ئاخاوتندا پێی دهئاخڤین، به‌ڵكوو به‌و سیسته‌مه پێناسه ده‌كرێت كه مرڤ به شێوه‌یه‌كی نائاگایانه له كاتی ئاخاوتنی ئه‌وانی تردا له‌گه‌ڵ یه‌كدا وه‌ریده‌گرێت و دوای وه‌رگرتنی ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر ئاخێوه‌رێكی ئه‌و زمانه یاری به داتاكانی بكات و وتنه‌كانی خۆی له‌كاتی ئاخاوتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا دروست بكات.
زمان وه‌ك سیسته‌می ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وشه تاكانه‌ی كه ئێمه له ئاخاوتندا پێویستمان پێیانه، جیاوازه له زمان وه‌ك ئه‌و وتانه‌ی كه به سیسته‌مه‌كه به‌رهه‌میان ده‌هێنین. سۆسۆر به سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی وتهكان ده‌ڵێت زمان و به وته‌كانیش كه به‌رهه‌می كاركردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ن، ده‌ڵێت وتەن.
ئه‌مه‌ی ئه‌و له‌باره‌ی زمانه‌وه ده‌یڵێت له باره‌ی سیسته‌مه‌كانی تر و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه له‌و سیسته‌مانه ده‌كه‌وێته‌وه دروسته. بۆ نموونه عورف و عاده‌تی كۆمه‌ڵگا ئه‌ویش وه‌ك زمان تاكی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و عورف و عاده‌ته زۆرانه‌ی كه ڕۆژانه له‌لایه‌نی خه‌ڵكی ئه‌و كۆمهڵگایهوه په‌یڕه‌و ده‌كرێن، سیسته‌می پهیڕهوكردنهكهیان به شێوه‌یه‌كی نائاگایانه وه‌رده‌گرێت و دواتر ئه‌و سیسته‌مه له كات و شوێنی جیاوازدا ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته له‌و كه‌سه‌دا وه‌دی ده‌هێنێت كه عورف و عاده‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌یه‌وێت. هه‌مان ئه‌م بۆچوونه بۆ ڕێوڕەسمه ئایینییه‌كانیش دروسته.
كه‌واته ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیش كه خاوه‌نی ڕێوڕەسم و هه‌ڵسوكه‌وتی ئایینی خۆیانن هه‌ر تاكێكی ناو ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگا ئایینییه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه سیسته‌می به‌جێهێنانی ئه‌و ڕێوڕه‌سم و هه‌ڵسوكه‌وته ئایینیه له كۆمه‌ڵگاكه وه‌رده‌گرێت و فۆرمه‌كانی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته كه له هه‌ڵوێستێكی ئایینی‌دا پێویسته ئه‌نجامبدرێت، ده‌خاته ناو په‌یوه‌ندییه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته خودزراوهكه له كه‌سه‌كه‌دا شێوه‌گیر ده‌كات.
ئایا گه‌ر ئه‌مه وابێت ئایینی ئێزیدی و یارسان هه‌روه‌ك مه‌زهه‌بی شیعه و سووننه نین؟ ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌وان كۆمه‌ڵه عاده‌ت و تهقالیدێكی ئایینی نیین كه نه‌وه‌یه‌ك ده‌یگوازێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر؟ بێگومان گه‌ر ڕواڵه‌تیانه و له ڕووی چۆنییه‌تی كاركردنی ئه‌و سیسته‌مانه‌وه لێیان بڕوانین كه دوو مه‌زهه‌به‌كه و دوو ئایینه كوردییه‌كه په‌یڕه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌م بۆچوونه ته‌واو دروسته و ئه‌و دوو ئایینه‌ش وه‌ك ئه‌و دوو مه‌زهه‌به كۆمه‌ڵه ڕێوڕەسمێكی دۆگمان و نه‌وه به نه‌وه به‌بێ هیچ گۆڕانێكی جۆری ده‌گوازرێنه‌وه. به‌ڵام گه‌ر له ڕووی چییه‌تی و بوونیانه‌وه به‌راوردیان بكه‌ین ئه‌م بۆچوونه دروست ده‌رناچێت و ئه‌و دوو ئایینه كوردییه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له دوو مه‌زهه‌به‌كه هاتوونه‌ته ئاراوه.
ئایینه كوردییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕووی دروستهییهوه ته‌واو جیاوازن له دوو مهزههبهكهوه چ له دروسته‌ی جیهانبینی و ئایدیۆلۆژیانه‌وه چ له دروسته‌ی ڕێوڕه‌سمه ئاكارییهكانیانهوه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌و ڕووه‌وه گرنگه كه ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بایه‌خی پێده‌ده‌ین جیاوازییه له ڕووی بوون و چییه‌تییه‌وه نه‌ك جیاوازی له ڕووی كاركردن و چۆنیه‌تییه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی بهراوردهكهمان به دروستی له‌نێون ئه‌م ئایینه كوردیانه و ئایینه غهیرهكوردییهكاندا بكه‌ین ده‌بێت ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی له ڕووی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه به‌راورد بكه‌ین به ئایینی موسایی و ئایینی موحه‌مه‌دی یان عیسایی. چوونكه ئه‌م ئایینانه‌ش وه‌ك ئایینی ئێزیدی و یارسان له‌پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینێك كه‌وتوونه‌ته‌وه كه قورئان به ئایینی ئیسلام ناوی ده‌بات.
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه پرۆسه‌ی به مهزههبكردنی ئایینی ئیسلامه. واته ئه‌و دوو مه‌زهه‌به به‌رهه‌می پرۆسه‌ی به مهزههبكردنی ئایینن، به‌ڵام ئێزیدی و یارسان له پرۆسه‌یه‌كی تر كه‌وتوونه‌ته‌وه كه پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینی حه‌قیقه‌ته و ئه‌وان به‌رهه‌می پرۆسه‌ی بوون په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ئایینه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی بهراوردهكهمان به دروستی له‌نێون ئه‌م ئایینه كوردیانه و ئایینه غهیرهكوردییهكاندا بكه‌ین ده‌بێت ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی له ڕووی بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه به‌راورد بكه‌ین به ئایینی موسایی و ئایینی موحه‌مه‌دی یان عیسایی. چوونكه ئه‌م ئایینانه‌ش وه‌ك ئایینی ئێزیدی و یارسان له‌پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینێك كه‌وتوونه‌ته‌وه كه قورئان به ئایینی ئیسلام ناوی ده‌بات.
ئه‌و ئیسلامه‌ی كه له قورئاندا ناوی براوه‌وه و به پێ ده‌قی قورئان ئیبراهیمیش سه‌ر به‌و ئایینه‌یه ئه‌و ئیسلامه نییه كه به پرۆسه‌ی به مهزههبكردنی ئایینی موحه‌مه‌دی هاتوونه‌ته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی تێكه‌ڵبوونی ناوه‌كان دروست نه‌بێت، ئێمه به مانا قورئانییه‌كه‌ی وشه‌ی ئیسلام بۆ ئه‌و ئایینه به‌كار ده‌هێنین كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و ئایینانه‌یه كه له دوای ئیبراهیمه‌وه له‌ناو میلله‌ته سامییه‌كاندا سه‌ریانهه‌ڵداوه، بێگومان ئایینی موحه‌مه‌دی و موسایی و عیسایی هه‌رسێكیان سه‌رچاوه‌یان له‌و ئایینه‌وه گرتووه و سێ ده‌ركه‌وته‌ی جیاوازی هه‌مان ئایینن. به‌ڵام ئایینی موحه‌مه‌دی له بری ئایینی ئیسلام به‌كارده‌هێنین بۆ ئاماژه‌دان به‌و ئایینه‌ی كه به هۆی پرۆسه‌ی بهمهزههبكردنیهوه مه‌زهه‌بی شیعه و مه‌زهه‌بی سووننه‌ی لێدروستكراوه.
ئێمه ده‌توانین به به‌ڵگه‌ی زۆر ساده ئه‌وه ساغ بكه‌ینه‌وه كه ئێزیدی و یارسان وه‌ك ئایینی موسایی و عیسایی و موحه‌مه‌دی به‌رهه‌می پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینێكی ڕۆحیی نادیارن به ناوی ئایینی حه‌قیقه‌ت، وه‌ك چۆن ئه‌و سێ ئایینه‌ش به‌رهه‌می پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینێكی ڕۆحیی نادیارن به ناوی ئایینی ئیسلام.
گه‌ر له دوو مه‌زهه‌به‌كه بڕوانینن ده‌بینین ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه له‌نێوانیاندا هه‌ن جیاوازی ئایینی نین و جیاوازی سیاسین، سوننه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بڕوای به خه‌لافه‌ت هه‌یه و شیعه بڕوای به ئیمامه‌ت هه‌یه. جگه له‌و جیاوازیانه‌ی كه له سیاسه‌ته‌وه هاتووونه‌ته ناو ئه‌و دوو مه‌زهه‌به، جیاوازی نه له سیسته‌می هه‌ڵسووكه‌وتی ئایینی ئه‌واندا هه‌یه و نه له سیسته‌می جیهانبینی ئه‌واندا هه‌یه. هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه له‌ڕووی عه‌قیده‌وه هه‌مان عه‌قیده‌یان هه‌یه و له ڕووی ئه‌ركانه‌كانی ئایینیشه‌وه هه‌مان ئه‌و ئهركانانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه هه‌ڵسوكه‌وتی ئایینی ئه‌وان دیاری ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ ئه‌و دوو مه‌زهه‌به ڕاست بێت، ئه‌مه بۆ ئایینی موحه‌مه‌دی و ئایینی موسایی ڕاست نییه، له‌كاتێكدا ئه‌و دوو ئایینه‌ش سه‌رچاوه‌یان له هه‌مان ئایینی ڕۆحییه‌وه گرتووه كه ئایینی ئیسلامه. ئایینی موحه‌مه‌دی و ئایینی موسایی چ له ڕووی جیهانبینییه‌وه چ له ڕووی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕێوڕه‌سمی ئایینییه‌وه و چ له ڕووی قیبلهشهوه له‌یه‌كتری جیاوازن و هه‌ر وه‌ك ئه‌وه ده‌بینرێن كه له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه نه‌هاتبن. بێگومان گه‌ر له‌ڕووی جیهانبینی و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه له ئێزیدی و یارسان بڕوانین جیاوازییه‌كه‌یان وه‌ك جیاوازی نێوان ئایینی موسایی و ئایینی موحه‌مه‌دی وایه. هه‌ریه‌ك له‌م دوو ئایینه جیهانبینی بۆ خوڵقانی گه‌ردوون جیاوازه و قیبله‌ی هه‌ریه‌كه‌شیان جیاوازه و هه‌ڵسوكه‌وته ئایینییه‌كان و ته‌قس و مهراسیمهكانیشیان له‌یه‌كتر جیاوازن. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی له‌نێوان شیعه و سووننه‌دا یه‌كن و جیاواز نین.
ئه‌مه سه‌لماندنێكی ڕواڵه‌تیانه‌ی بۆچوونهكهمانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌لماندنێكی ڕواڵه‌تیانه‌یه كه‌چی هێزی خۆی هه‌یه و تا ئاستێكی زۆر قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ره. بۆیه هه‌ر له‌م به‌ڵگه و سه‌لماندنه‌وه ده‌توانین به‌ره‌وه سه‌لماندنێكی جه‌وهه‌ری ئه‌و بۆچوونه بڕۆین كه پێشنیارمان كردووه. واته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێی وایه: ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان له پرۆسه‌ی بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایینێكی ڕۆحی وه‌دیهاتوون كه ئایینی حه‌قیقه‌ته. به‌مانایه‌كی تر ئێزیدی و یارسان دوو ده‌ركه‌وته‌ی جیاوازی هه‌مان ئایینن كه ئایینی حه‌قیقه‌ته و دوو مه‌زهه‌بی ئایینێكی به‌رجه‌سته‌بوو و كامڵبووی به مهزههبكراوی ئیسلامی مه‌حه‌مه‌دی نیین.
بۆ ساغكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كه‌مان ده‌بێت دوو ڕێگای جیاواز به‌كاربهێنین و به ڕێگایه‌كیان ئه‌وه بسه‌لمێنین كه ئایینی ئێزیدی و یارسان وه‌ك مه‌زهه‌بی شیعه و سووننه یان وه‌ك مه‌زهه‌بی كاسۆلیك و ئه‌رتۆدۆكس به‌رهه‌می پرۆسه‌ی ئایینێكی وه‌دیهاتووی وه‌ك ئایینی موحه‌مه‌دی و عیسایی نین. به ڕێگاكه‌ی تریشیان ده‌بێت ئه‌وه ساغبكهینهوه كه ئێزیدی و یارسان وه‌ك ئایینی عیسایی و موسایی دوو ده‌ركه‌وته‌ی هه‌مان ئایینی ڕۆحین و له پرۆسه‌ی بوون په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ئایینه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه.
تێبینی: (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمییه و له كۆنفرانسێك له ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن خودی لێکۆڵەرەوە خوێنراوهتهوه)
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
[1] بڕوانه: هیجل: العقل فی التأریخ، ت: د.امام عبدالفتاح امام، الطبعة الثالثة، دار التنویر، بیروت، 2007، ص 80.
[2] ھ.س: ل 84.
[3] ھ.س: ل 86.
[4] ھ.س: ھ.ل.
[5] محيي الدين بن عربي: فصوص الحكم، تحقيق: ابوالعلا عفيفي، الجز‌ء الثاني، دار الكتاب العربية، بيروت، 1946، ص: 6-7.
[6] محيي الدين بن عربي: فصوص الحكم، شرح: ابوالعلا عقيقي، الجزءالأول، دار الكتاب العربية، بيروت، 1946، ص: 48-49.
[7] ھ.س: ل 49-50.
[8] هیجل: العقل في التأریخ:81.
[9] له‌باره‌ی ئاینی حه‌وت فریشته‌كه‌وه بڕوانه فه‌سڵی پێنجه‌می كتێبی چهردهباسێك له باره‌ی كوردانه‌وه: مهرداد ئێزدی، وه‌رگێرانی: ئه‌مین شوانی، چاپه‌ی یه‌كه‌م، ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی 2007.