ژنێتی

لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئەسوەد

زۆر بیرم لەو کیژە کردەوە

کە بە درێژایی ڕێگا سەرەکییەکەی بەر ماڵی ئێمە و پەرستگای (ڕادها ڤاللاب)، لە ناوچەی (مانینەگەر)

ڕیخی مانگای لەناو سەبەتە پان و خڕەکەی دەستیدا کۆ ئەکردەوە

زۆر بیرم لە شێوەی جووڵانەوەی دەست و ناوقەدی و بۆنی ڕیخی مانگا و تەپوتۆزی ڕێگا و

گوڵە زەمبەقەی تەڕ کردەوە

بۆنی هەناسەی کەر و جلی تازە شۆردراو و تەپوتۆزی باڵی قەڵەڕەش کە بۆنێکی جیاوازی هەیە-دیسان بۆنی ڕیخی مانگا کاتێ کچە چنگی لێ ئەدا، لەیەك کاتدا بە هەموو ئەو بۆنە جیاوازانە تەنراوم-زۆر بیرم لێ کردەوە

بەڵام دڵم نەهات بۆ مێتافۆرێك، بۆ وێنەیەکی جوان کیژە بەکار بێنم-

لەسەروو ئەوانەشەوە دڵم نەئەهات لەیادی بکەم یاخود لای هیچ کەسێك باسی مەزنی و ئەو هێزەی بکەم لە گۆنایەوە ئەبریقایەوە هەر کاتێ بەستەکێ تەپاڵەی ئومێدبەخشی ئەدۆزییەوە.  

سەرچاوە:

Scanning The Century, The Penguin Book of the Twentieth Century in Poetry, Edited by Peter Forbes, UK, 1999

photo_٢٠٢٠-١١-١١_٠٢-٠٧-٥٢

سەرنجێک بنوسن