ئایین؛ ده‌ركه‌وته و به‌ركه‌وته
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌راوردكارییه له نێوان ئایین و ئه‌وانى دیكه‌دا
ده‌ستپێك:
تێڕوانین و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئایین، له‌م دۆخه‌ى ئێستاى كورددا بیركردنه‌وه‌یه‌كى ڕه‌خنه‌گرانه‌ى قووڵترى ده‌وێت (ئه‌مه ده‌هێڵینه‌وه بۆ زانایان، پسپۆران و ئه‌سادیزه ئه‌كادیمییه‌كان و ناوه‌نده ڕووناكبیرییه‌كان تا وردتر كارى له‌سه‌ر بكرێت)، جیاواز له هه‌موو ئه‌و قسه له‌سه‌ر كردنانه‌ى كه دونیاى ده‌ره‌وه‌ى كورد، (لێره‌دا مه‌به‌ست له ڕوانگه‌ى غه‌یره كورده، به هه‌موو زمان و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه) كه به درێژایی مێژوویى ته‌ده‌یون بۆ دونیاى ئاییندارى كوردی‌یان كردووه. كه ده‌ڵێین ئاییندارى كوردى گه‌ره‌كمانه بڵێین كورد له دید و جیهانبینیى غه‌یره كورده‌كانه‌وه دیندارى كردووه یان به جۆرێكى دیكه بڵێین له‌وه‌ته‌ى كورد بۆته موسڵمان جگه له سێ كوچكه دیاره‌كان (شێخ سه‌عیدى نه‌وڕه‌سى، ئه‌حمه‌دى موفتى زاده، ناسرى سوبحانى) نه‌بێت كه‌م ڕوویداوه، كوردێك تێگه‌یشتنێكى كوردانه‌ى بۆ ئایین كردبێت و ئه‌م دیده‌ى وه‌ك به‌شێك له مه‌نزومه‌یه‌كى زیندوویى قسه‌كه‌ر له‌نێو ڕۆحی‌دا خوێندنه‌وه‌ى بۆ كرابێت، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى دیكه، منى كوردى ئاڕاسته‌كردووه. بێگومان دونیاى ئێمه بۆته به‌شێك له توراسى ئایین، هه‌میشه ئاییندارى وه‌ك سێكته‌رێكى ئه‌خلاقى و له زۆر كاتانیش وابه‌سته به مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌یه‌ك به درێژایی مێژوویی دروست بوون و گه‌شه‌كردنى له به‌رگ و فۆرمى جودا جودا له نێوماندا خۆى نماییش كردووه‌ته‌وه. كورد له‌وه‌ته‌ى بۆته به‌شێك له‌م فۆرمه ئاییندارییه‌ى كه ده‌ره‌وه‌ى خۆى له وێستگه‌ى جوداوه به ڕه‌نگ و بۆیی جیاواز جیاوازه‌وه، ئه‌م وێنانه‌ى بۆ ئێمه كێشاوه، له بنه‌چه‌دا وێنه‌ى دینێكى ڕاسته‌قینه نه‌بووینه، وه‌ك سه‌رچاوه سروشتییه‌كه‌ى خۆى كه له‌به‌رده‌ستدا بووه یان وه‌ك تێكست، به‌ڵكوو وێنه‌كان به هۆى به‌ركه‌وتنیان به شه‌ڕ، ململانێیی مه‌زهه‌به عه‌قائیدیه‌كان و كوشتار له نێویاندا، پاشان دیارده‌ى ته‌كفیركردنى یه‌كتریی و حه‌لالكردنى خوێنى براكانیان له‌به‌ر جیاوزى تێگه‌یشتنیان بۆ ئاییندارى، هه‌موو ئه‌و وێنانه دواجار بوونه‌ته تایتڵێك و له زەینى ئێمه‌ى كورددا مه‌شهه‌دى خوێناوییان خوڵقاندووه. ئایینى هاتوو بۆ كورد، ئایینى ململانێیی مه‌زهه‌بیی و عه‌قائیدیه‌كان بووه، به موعته‌زیله ، خه‌واریج ، جه‌برى ، قه‌ده‌رى ، باتنى ، ئه‌شعه‌رى ، وه‌هابیی ، سۆفیى ، سه‌له‌فییی و به‌م دواییانه‌ش ته‌كفیرییی و جیهادییى و قورئانییی و هتد… هه‌موو ئه‌م برین و كاره‌سات و قوربانیانه‌ى له نێوان شمشێرى دوو ئایینزای شیعه و سوننه و ئه‌و نه‌بزه سیاسییه ژیۆپۆلیتیكیه‌ى كه بۆ دین هه‌یانبووه، هاتۆته ئاراوه. ئه‌گه‌رچى وێناى كورد له‌نێو ئه‌م مێژووه خوێناوییه‌دا، به‌لاى ئێمه‌وه هێشتا زاویه‌كى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى لێیه‌وه جارێكى دیكه كوردبوون له نێو ئه‌م ڕۆحه ئاییندارییه، به‌لاى كه‌مى بیخه‌ینه‌وه سه‌ر وێستگه‌ى قسه له‌سه‌ر كردنه‌وه. ڕه‌نگه كه‌سانێك پرسیار له‌وه بكه‌ن، بۆ ده‌بێ ئایین به‌م ده‌رده ببرێت و له‌به‌رده‌م كورددا جارێكى دیكه خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت یان بۆچى ده‌بێ ئایین ببه‌ینه‌وه نێو ناوه‌نده زانستیى و ئه‌كادیمیى و ڕووناكبیرییه‌كانمانه‌وه، گرینگى ئه‌وه له چییدایه یان به‌م كاره‌مان چ له دونیاى ئێمه‌دا ده‌گۆڕێت؟! پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه، هه‌قوایه له خۆمان بپرسین ئاماده‌ییی ئێمه‌ى كورد له مێژووییی ئایینداریدا چ ئاماده‌گیه‌ك بووه، یاخود تێگه‌یشتنى ئه‌وى ئاییندار بۆ دونیاى ئێمه چ جۆره تێگه‌یشتنێك بووه، ڕه‌وایه به هێمنیی و به له‌به‌رچاوگرتنى مانه‌وه‌ى جه‌سته‌ى ئێمه له‌نێو ئه‌م توراسه ئاییندارییه عیملاقه‌دا بڵێین كورد له‌نێو ئه‌م مێژووه‌دا (مه‌به‌ست لێره‌دا دیارده‌ى ئاییندارییه له ڕۆحى كورددا) ته‌نها بكه‌ر و سوژه‌یه‌ك بووه یان به‌كاربه‌ر و ئۆبژه‌یه‌ك بووه و هه‌میشه وه‌ك پله دوو و له زۆر كاتانیش وه‌ك ئامڕازێك بۆ ململانێیه‌كان به‌كار هێندراوه. ئه‌وه‌یه وامان لێده‌كات كه‌متر كاتى خۆمان به وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه بكوژین، به‌ڵكوو واقیعه‌كه وامان لێده‌خوازێت كه دۆخى ئاییندارى كورد له‌به‌رده‌م ئه‌و ماهیه‌ته هه‌ژموونكراوه‌دا پێویست ده‌كات لێك هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ورد ورد له‌سه‌ر چه‌مك و به‌ركه‌وته مێژووییی و ئایدیاكانى بوه‌ستین، ده‌بێت پرسیار له خۆمان بكه‌ین، ئێمه له كوێیی ئایینداریی داین؟! نابێت بوه‌ستین ئه‌وى دیكه ڕه‌نگمان بكات و چۆنى بوێت به‌و شێوه‌یه تابلۆى بوونمان بنه‌خشێنێت، ده‌بێت به دواى ڕوخساره ڕاسته‌قینه‌كه‌ى خۆماندا بگه‌ڕیین، كه‌سێتیی بوونمان بدۆزینه‌وه.
ئایین چاك په‌رتیكردووین، به جۆرێك ڕۆحى شه‌كه‌ت كردووین، ده‌بێت له‌به‌ردمى بوه‌ستین، نه‌ك وه‌ك دوژمن، نه‌ك وه‌ك نه‌یارێك، تازه ئایین بۆته ناوكى كولتوورى ئێمه، بۆته دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌یمان، وائاسان نییه جودا بوونه‌وه لێیی، مه‌حاڵه دین دوورخه‌یته‌وه له خۆت، چونكه وه‌ك مرۆڤ ده‌ژیت، چونكه مرۆڤ به‌ركه‌وته‌ى ئایینه، بۆیه حزوورى دین له هه‌ناوى مرۆڤدا حزورێكى متبووه. هه‌میشه ده‌نگێك، ختووكه‌یه‌ك به ئاگای ده‌هێنێته‌وه، پێیی ده‌ڵێت من هاوڕێ بێده‌نگه‌كه‌ى تۆم، بقیژێنه با گوێم له خۆم بێت. ئینسان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئه‌م قیژه‌یه‌دا ده‌ژیت، بۆ هه‌میشه له‌به‌رده‌م ئه‌م حزووره بۆ ماوه‌ییه‌یدا ئاماده‌گیی هه‌یه. نابێت بیرمان بچێت كه خه‌ڵقه‌ته سۆسیۆلۆژى و سایكۆلۆژییه‌كه‌ى ئینسان پڕیه‌تى له حزوورى دین، له دیدى ئایین، له خوداى نوستوو.
سروشتى ئایین وایه، وه‌ك له پێناسه‌كه‌یدا بۆى كراوه، ماهیه‌تى دین (گرێدان و پێكه‌وه به‌ستن)ه. ئه‌م فیگه‌رانه‌ى دین كه خۆى ده‌نوێنێت له گرێدان و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه بۆته به‌شێك له ڕه‌هه‌نده هیومانیه‌كانیش، به‌شى زۆرى قوتابخانه ئایینیى و په‌رستگاكان، ئایین به‌و جۆره پێناسه ده‌كه‌ن كه فاكتێكه بۆ پارێزگاریكردن له مرۆڤ، ئیدى ئه‌م جیهانبینییه‌ى ئایینزاكان بۆ دین فۆرم و به‌هاى دیكه‌ى وه‌رگرتووه، له زۆر شوێندا ئایین ئه‌م پێناسه‌یه له ده‌ست ده‌دات، مرۆڤ ده‌كاته‌وه به قوربانی، له پێكه‌وه گرێدان و به‌ستنه‌وه‌ى دڵه‌كان، ده‌گوازرێته‌وه بۆ لێكترازان و كوشتنى ئایینداران. ئه‌م فیگۆر و دالانه‌ش به دواى جۆرێك له مه‌دلوولى شاراوه‌دا ده‌گه‌ڕێن له مرۆڤدا، له ده‌ربڕێنێكى مه‌جازییه‌وه ده‌چێته ته‌لبه‌ندێكى دیكه‌وه، كه ئاماژه‌یه‌كه له باوه‌ڕ و به پیرۆز سه‌یركردنى ئه‌وه‌ى ڕۆحى پیرۆز گوتوویه‌تى كه له ئیمانێكى ده‌روونییه‌وه خۆى ده‌رده‌خات. ناشتوانین بڵێین ئه‌م ئاكاره ئیمانییه ته‌نها تایبه‌ت به ئایینى ئیسلام یان هه‌ر ئایینێكى دیكه‌وه، به‌ڵكوو ڕۆحیه‌تێكه هه‌میشه له ژینگه‌ى مرۆڤ و له هه‌ناوى سایكۆلۆژیاى مرۆڤه‌كاندا له دیزاینێكى ئاكارى خۆى مانیفێست ده‌كاته‌وه. به‌و تێگه‌یشتن و ده‌رهاویشتانه بێت، به واتا گشتییه‌كه‌ى دین لوغزێكى نادیاره و وه‌ك ڕووداوێكى ده‌روونیی كه له ئاره‌زوه‌كانى نا وشیاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه. ئاره‌زوویه‌ك كه ده‌یه‌وێت له ڕێگاى ئیمانه‌وه به نادیار یان هه‌ر سوژه‌یه‌كى دیكه‌وه بێت جه‌سته و گیانى ڕزگار بكات. وه‌ك ماكس ڤێبه‌ر ده‌ڵێت: «ته‌نها شتێك تواناى ڕاگرتنى ئه‌م به‌ڵانسه‌ى هه‌یه، ئاگایی و هۆشیاریی كه‌سه‌كانه». به بۆچوونى من ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مرۆڤ ئیدى ده‌ربازى ده‌بێت له ئیمانهێنان به ئایینێك یان كاریگه‌ربوون به هێزێك كه به ئه‌ودیوى سروشت (میتافیزیقا) ناوزه‌ند كراوه، پێموایه مرۆڤ له ڕێگاى توانا ئه‌قڵی و ئاگاییه‌كانییه‌وه، ناتوانێت سنوور بۆ فشاره ده‌ره‌كییه‌كان دابنێت، بۆیه هه‌میشه ئایین كه به گریدان و به‌ستنه‌وه وێنای كراوه له زۆر حاڵه‌تدا شوناسه ڕاسته‌قینه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت و له كاتى شڵه‌ژانه ده‌روونیی و بێ هێزیدا له‌به‌رده‌م كاره‌ساته سروشتییه‌كاندا، جارێكى دیكه ده‌بێته‌وه به هاوڕێ بێده‌نگه‌كه‌ى مرۆڤ.
بۆ ئەوەی بتەوێت، لە مرۆڤ و نەتەوە و کۆمەڵگەی خۆت بگەیت، دەبێ ئەو کەرەستانەت دەست کەوێت، کە یارمەتیت دەدەن خۆتی پێبخوێنێتەوە، یان سکێچی خۆتی پێبکەیت و لە خۆت حاڵی بیت، تا لێیانەوە وێنای دروستیان بۆ بکێشیت.
كورد؛ وه‌ك به‌ركه‌وته له دونیاى ده‌ره‌وه‌یدا
بۆ ئەوەی بتەوێت، لە مرۆڤ و نەتەوە و کۆمەڵگەی خۆت بگەیت، دەبێ ئەو کەرەستانەت دەست کەوێت، کە یارمەتیت دەدەن خۆتی پێبخوێنێتەوە، یان سکێچی خۆتی پێبکەیت و لە خۆت حاڵی بیت، تا لێیانەوە وێنای دروستیان بۆ بکێشیت. ناکرێ خوێندنەوە بۆ کۆمەڵگەی کوردی بکەیت، فرۆید وەک بیرمەندێکی دەروونشیکاری پشتگوێ بخەیت. محەمەد تەها حوسێن لە کتێبی (سایکلۆژیای ئەقڵی کوردی) دەروازەکانی ناسینی ئەو شوناسەمان بە ڕوئیایەکی فرۆیدیانە بۆ دەکاتەوە، ئەدۆنیسی شاعیر دەڵێت «بۆیە کولتووری ڕۆژئاواییەکان دەخوێنمەوە، تا کولتووری داخراوی ڕۆژهەڵاتی خۆمانی پێبکەمەوە؟!». هەر ئەوەش وامان لێدەکان بڵێین پەنابردنی فرۆید بۆ شیکاریکردنی دۆخی سایکۆکۆمەڵایەتی کورد جۆرێکە لە میتۆدی تەفکیک، بەڵام لە دۆخی سۆسیۆلۆژییەکەیدا. شۆڕبوونەوە بۆ کەینونەی ئینسانی کورد، بێ فرۆید بەرهەمی نابێت. لێرەدا قسە لەسەر کوردە وەک بەها، وەک میتافۆرێک لەنێو دونیای دەرەوەدا، قسەکردنە لەسەر دەرکەوتەکانی ئینسانی کورد لە نێو پرۆسیسی ئەقڵدا چ وەک چەمک چ وەک خەیاڵ و ئەندێشە و غەریزەکانی. کاتێک ئەنیشتاین لەنامەکەیدا بۆ فرۆید لێی دەپرسێت ( چۆن لەشەڕ ڕزگارمان دەبێت؟!!.). فرۆید ئەوە ناشارێتەوە، کە شەڕانگێزی وابەستەی خود و دەروونی مرۆڤەکانە و ناتواندرێت بنبڕ بکرێت؟!!. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت، کە ڕێگاکانی قەڵاچۆپێکردنی، یان کاڵکردنەوەی شەڕانگێزی لای مرۆڤ ئیدی گەیشتۆتە بنبەست و چارە ناکرێت. فرۆید چەند فاکتێک بۆ دربازبون بۆ ئەم دۆخە دیاری دەکات.
– بە ئەقلانیکردن
– گەمارۆدانی ئینسان لەنێو سیستەم و ژیانی کۆمەڵایەتیدا
– پەرەپێدانی ئیرۆس (خۆشەویستی)
بەم سێ ڕێگایە، دەتواندرێت هێزی شەڕ کەم کەینەوە.
نووسەر ڕەهەندە مێژووییەکەی ئەم ئەقڵە ناباتەوە نێو گریمانە شیکارییەکانی فرۆیدەوە، مێژوو دەوەستێنێت، تاک وەک سەنتڕاڵێک دەبەستێتەوە بەو ژینگەی کە تاکی کورد لێیەوە بیر دەکاتەوە، ژینگەی بیرکردنەوەی ئێمە تەنها نەبەستراوەتەوە بە جیناتەوە، دەمێکە پرسیاری ئەو نائەقلانییەتەی خۆمان لە خۆمان دەکەین، ئەو پرسیارە ئێستا وەک گومان ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، خەیاڵمانی وەک پەناهەندەیەک لەنێو جەستەی ئێمە هێشتۆتەوە، هەمیشە ڕوانینمان بۆ خۆمان هەستکردنبووە بە خودێکی شەرمن، غەریب لە دونیای دەرەوەماندا، کاتێکیش فرۆید لە کتێبی (دڵەڕاوکێ لەنێو شارستانیەتدا) ئەوە ناشارێتەوە کە مرۆڤ لە دونیای ژیارەکاندا ئاستی دڵەڕاوکێی خودی تا دێت زیاد دەکات، تا ئاستی ئەوەی ترس لە ئاییندە ترس لە مانەوەی مەبەست لە ڕووی فیزیکەوە نا، بەڵکوو لە ڕووی بەهاو فسیۆلۆژییەوە، کە بەردەوام لە شەڕێکی سروشتیدایە لەگەڵ ئەم دڵەڕاوکێیەدا، دەربازبوونیش لەم حاڵەتە، دەبەستێتەوە بە ماڵ و بایەخدان بە شوێن، بۆیە ئەو جەستەی دایک بە ماڵی یەکەمی مرۆڤ دەزانێ، کە تا ئەبەد سۆزمان بۆی دەبێ و ئینسان تیایدا هەست بە ئارامی دەکات و پێیوایە لەوێدا خۆشی و ئاسوودەکانی لە تەواونەبوودایە. نووسەر ئەم لێکچونەی فرۆید بۆ ماڵ وەک ژینگەیەکی ئارام بۆ گیان دەبەستێتەوە بە تێگەیشتنی بیرمەندێکی وەک باشلەر، کە لە کتێبی (جوانییەکانی شوێن) ماڵ بە دۆخێکی ڕۆحی دەچوێنێت. محەمەد تەها حوسێنیش دروستکردنی ماڵ وەک چاوگەیەک بۆ گەشەکردنی ئەقڵ وێنا دەکات و پێیوایە ماڵ جۆرێکی دیکەیە لە شارستانیەت، کە ژیان تێدا دەتواندرێت بە فەردانیەت بکرێت، هەر ئەوەشە وا لە تاک دەکات هێزی ژیان و بیناکردن، کە دەرهاویشتەکەی ئەقڵە فەراهەم بکات و برەویان پێبدات. لێرەدا ماڵ مانا مەجازییەکەی لەدەستدەدات و خاک، نیشتمان، کۆمەڵگە، شارستانیەت وەک بەرهەمی ژیاری مرۆڤایەتی وەک سەمپڵ بۆ خوێندنەوەی سایکلۆژیای ئەقڵی کوردی وەرگیراوە. هەر ئەوەشە وای لە نووسەر کردووە هزری فرۆیدی وردکاتەوە، تا حەدی ئەوەی دایبەزاندۆتە ئاستی کۆمەڵگەی کوردی و شرۆڤەی ئەقڵ و مەنتقی حاڵی کوردی پێکردووە.
لێکچوونێک لە نێوان پرۆژەی نووسراوەکانی بیرمەندی عەرەب محەمەد عابد جابری لەبارەی نقد العقل العربی و پرۆژە و کتێبەکەی کاک محەمەد تەها حوسێن هەیە، بەڵام بە دوو میتۆدی جیاواز، جابری کۆمەڵناسانە خوێندنەوە بۆ دونیای عەرەبی دەکات و ڕەخنە لە عەقڵی پەتی عەرەبی و دۆخی مێژووییەکەی دەگرێت، بەس محەمەد تەها حوسێن لە مەنزومەی فرۆیدییەوە شیکاری پارادۆکسیانەی لۆژیکی کوردمان بۆ دەکات. جابری مێژوو دادەڕمێنێت لەنێو دەقدا، بەڵام محەمەد تەها حوسێن لە گۆشەنیگای غەریزە و چێژی باڵا و شۆڕبوونەوە بۆ حاڵەتە فسیۆلۆژییەکانی ئینسان لە دونیای بەرکەوتەکاندا سەیری لێکەوتەکانی دەکات.
تێگه‌یشتن له ئایین
بێگومان ئه‌مه به‌ركه‌وتنێكى ڕه‌وایه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و بڕوادار و ئاییندارانه‌ى كه ئه‌ركى ئایینى له ژیانى ڕۆژانه‌یاندا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌ر لێكۆڵینه‌وه و ڕوانگه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمیانه بۆ ئایین، لاى ئاییندارانى عه‌وام، كارێكى زیاده‌یه و له زۆر كاتانیش به دژه دین و لاده‌ر پێناسه و خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه، هه‌رچه‌ند ئایین وه‌ك كولتوور و نه‌ریت كه له حاڵى ئێستاماندا باوه، جێگه‌ى خۆیی گرتووه له دونیاى كۆمه‌ڵایه‌تیماندا، ئیتر چ پێویست ده‌كات بێین ده‌رده‌شه و گفتوگۆ و كێشمه‌كێشمى تیۆرى و فه‌لسه‌فیانه لەباره‌یانه‌وه بكه‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو قۆناغه‌كانى دیكه پێویسته باس له ئایین و ده‌ركه‌وته‌كانى ئایینى و نه‌ریته هیومانستییه‌كانى بكه‌ین. به‌و فۆرمه‌ى ئایین وه‌ك ڕه‌هه‌ندێكى مرۆیی كۆمه‌ڵگه، هه‌ل و مه‌رج و ئاكامى تایبه‌تى خۆى هه‌یه. واته ئایین، له سیاقى بوونیدا سروشتێكى مرۆیی و ئینساندۆستى هه‌یه، به‌مه‌ش ده‌گه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه ئایین جۆرێك له ئاكارى فیزیكیانه‌ى خۆى كردۆته پێداویستییه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تى، به‌م شوناسه‌وه هه‌میشه هه‌وڵیداوه ئه‌م وجووده‌ى بكاته پێداویستییه‌كى حه‌تمى، بۆ ژیانى ڕۆژانه‌ى مرۆڤ. هه‌ر ئه‌مه‌شه وامان لێده‌كات بۆ تێگه‌یشتن و نزیك بوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كان خوێندنه‌وه بۆ ئایین و جۆرى ئایینداریه‌ته‌كه‌یان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت، وه‌ك به‌شێك له نووسه‌ر و بیرمه‌ندانى دونیا پێیانوایه: (ئایین جه‌وهه‌ر و كرۆكى كولتووره‌كانه)، كولتووریش هه‌میشه وه‌ك فۆرمى ئایین چاوى لێكراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ ئه‌وه بڵێن كوردیش وه‌ك به‌شێك له‌م مه‌نزوومه فراوانه‌ى جیهان، بۆته هێمایه‌ك بۆ ئایینناسی لاى كه‌سانى دیكه‌وه، چ جاى ئێمه‌ى كورد ماف به خۆمان نه‌ده‌ین قسه‌یه‌كى جددی له‌باره‌ى ئایینه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نه‌كه‌ین، بۆیه چه‌ندى لاى په‌یڕه‌وكارانى پیرۆزه و پڕ به‌هایه، پێویسته لاى ناوه‌نده ئه‌كادیمى، زانستى، ڕووناكبیرییه‌كانیشمان به‌هاى خۆى وه‌رگرێت. ده‌توانین بڵێن هه‌میشه ئایین و ئایینداران چه‌ندین پرسیارى شاراوه‌یان كردۆته قوربانى بێده‌نگى خۆیان، واته كورد لاى بۆته نه‌ریت و شوناسێك كه ئایین به بێده‌نگى په‌یڕه و ده‌كات و هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌یه‌وه ناكات، كه‌میش ڕوویداوه، مه‌به‌ستم لاى كه‌سه عه‌وام و ته‌نانه‌ت لاى به‌شێك له هه‌ڵگرانى بیرى ئاینییش ئه‌سته‌م بووه، “جه‌له‌حانێ” له باره‌ى ئایینه‌وه بكرێت، بۆیه وشه‌یه جه‌له‌حانێ به‌كار ده‌هێنم، چونكه به‌شی زۆرى ئه‌م گفتوگۆیانه دیبه‌یتى زانستى و ئه‌كادیمى نه‌بووینه یان بۆ شكاندنه‌وه یان بۆ ناشیرینكردنى به‌رانبه‌ر بووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى داخه و پێویسته به له‌به‌رچاوگرتنى پێكه‌وه‌ژیانى ئایینییمان، ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین و دونیاى خۆمان به‌رز ڕابگرین. سوودى ئه‌مه‌ش، ڕه‌واندنه‌وه‌ى كۆى ئه‌و نیگه‌رانیانه‌یه كه خۆمان له‌سه‌ر ڕه‌فتارى ناموسڵمانانه و هه‌ڵسوكه‌وتى توند و دوور له ئایینى به‌شێك له ئێمه به‌رانبه‌ر هه‌م خۆمان، هه‌میش ئایینه‌كانى دیكه‌وه هه‌مانه. ئاساییه پێمانوابێت به دیوێكدا ئایین له دونیاى كورددا، لاى ئه‌وانه‌ى وه‌ك خۆى له ئایین نه‌گه‌یشتوون، بۆته ئامڕاز و هۆكارێك بۆ به‌لاڕێبردن و قبووڵكردنى داگیركاری و سته‌مكارى، واته سستى له هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی و هۆشیارى نه‌ته‌وه‌ییی و نیشتمانیی به هۆى جۆرێك تێگه‌یشتنێك بووه له ئایین، له هه‌ناوى مێژووى ئێمه‌دا به‌شێك له‌و كاره‌سات و ڕووداو و ماڵوێرانیانه‌ى كه هه‌بووینه ده‌گه‌ڕێته بۆ ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه له ئایین. ئه‌مانه و زۆرێك فاكتى دیكه، میكانیزمێكن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئایین. سه‌یركه‌ن بۆ تا ئێستا نه‌مانتوانیوه هیچ هه‌نگاوێكى جددى بنێین له‌باره‌ى ئایینناسیه‌وه، چونكه ئایین له نێو كوردا له‌سه‌روى پیرۆزیه‌وه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ى پابه‌نده به نه‌ریتى ئایینداریه‌وه ئه‌وه‌نده پابه‌ند نییه به ئایینه‌وه.
هێنده ئاستى پراكتیزه‌كردنى ئایین و دروشم و ڕێوڕه‌سمه‌كانى بۆ ئاستێكى میللیى جه‌ماوه‌رى دابه‌زیوه كه با له ده‌روونێكى شێوا و هه‌ژار و تووڕه و دڵڕه‌ق ده‌كات و تۆڵه‌سێنه، ئه‌وه‌نده مانا و هیواى ژیان و مرۆڤایه‌تى تێدا نه‌ماوه، ئیدى به‌مانا ئه‌رێنیه‌كه‌یشى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ئایین ڕۆڵ و ئه‌ركى خۆى له ده‌ستداوه، ساده‌كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ندێك داب و نه‌ریت و سرووتى ئایینى كه هیچ مان و قووڵبوونه‌وه‌یه‌كى تێدا نییه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر بڵێن هێنده‌ى ئه‌مڕۆ ئایین له بێمانایی، بێنازى، بێهوده‌ییدا ده‌ژیت، ئه‌وه‌نده‌ش گوێڕایڵكردنى كوێرانه و دوور له ژیریدا به‌سه‌ریدا زاڵه.
ئایین له دونیاى ئێمه‌دا ئاماده‌گیه‌كى مه‌عریفى و فه‌لسه‌فیانه‌یه نییه، ته‌نها سرووتێكى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك بووه. واته نه‌بۆته جێگه‌ى مشتومڕی نه‌ك مه‌عریفه‌دار و ئه‌قڵگه‌راكان، به‌ڵكوو له‌ناو خۆشیاندا په‌یڕه‌وكارانى ئایین نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ده‌روازه‌كانى گفتوگۆى ئایینى به‌سه‌ر خۆشیاندا بكه‌نه‌وه
ئایین؛ وه‌ك به‌ركه‌وته‌یه‌كى مه‌عریفى
ده‌بێ خواستى قسه‌كردنمان له‌سه‌ر ئایین، سه‌یركردنى بێت وه‌ك خۆى یان بۆنه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بیدوێنین. پڕ ماناترین بۆنه‌ش، سه‌یركردنیه‌تى وه‌ك به‌ركه‌وته‌یه‌كى تیۆرى و زانستى. واچاكه باسه‌كه‌مان به‌و پرسیاره بكه‌ینه‌وه، ئایه ئایین بۆته كێشه بۆمان؟! به مانایه‌كى دیكه ئایه ئایین بۆته به‌ركه‌وته له دونیاى مه‌عریفى ئێمه‌دا، به‌ر مه‌عریفه‌مان كه‌وتووه؟!. یان وه‌ك بوونێكى مه‌عریفى به‌ریى كه‌وتووین، بۆته هۆشیارى ئێمه، پرسیارى لا دروستكردووین؟!. كاتێك ده‌ڵیین ئایه به‌ر ئایین كه‌وتووین، مه‌به‌ستمان ده‌باره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و وته بێ ئه‌رزشانه نییه كه ئایین به ئاسته‌نگ و ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌بینن یان پێیانوایه ئایین، ئه‌فیونێكه و گه‌لان بێمه‌یل و خواست ده‌كات. پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه كه ده‌ڵێین ئایین وه‌ك به‌ركه‌وته، مه‌به‌ستمان به‌ركه‌وتنى مه‌عریفى كورده به ئایینه‌وه، نه‌ك بانگه‌شه‌كردنى بۆ بێ ئاینیی و دووركه‌وتنه‌وه له ئایین. ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بگرێن كه ئایین له دونیاى ئێمه‌دا ئاماده‌گیه‌كى مه‌عریفى و فه‌لسه‌فیانه‌یه نییه، ته‌نها سرووتێكى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك بووه. واته نه‌بۆته جێگه‌ى مشتومڕی نه‌ك مه‌عریفه‌دار و ئه‌قڵگه‌راكان، به‌ڵكوو له‌ناو خۆشیاندا په‌یڕه‌وكارانى ئایین نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ده‌روازه‌كانى گفتوگۆى ئایینى به‌سه‌ر خۆشیاندا بكه‌نه‌وه، (مه‌به‌ست له دیبه‌تیى زانستیانه و تیۆریانه‌یه بۆ ئایین). كاتێكیش خواستى قسه‌كردنمان له‌سه‌ر ئایین بۆ دروست ده‌بێت، بێشك خاڵى پێكه‌وه گرێدراوى ئایین و زانست له‌به‌ر چاوده‌گرین كه جورئه‌تى توێژینه‌وه و پرسیاركردنمان لێیی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌و ڕۆحیه‌ته‌وه مه‌له له ده‌ریاى قووڵى ئایین نه‌كه‌ین، ئه‌وه ناتوانین به‌و به‌ركه‌وته بڵێین به‌ركه‌وته‌ى مه‌عریفیانه. به دیوێكى دیكه‌وه توێژینه‌وه له دۆخى ئایینى و لێكۆڵینه‌وه له شوێنپێی ئایین له ئاوه‌ز و هۆش و بیرمان، خۆى له خۆیدا كارێكى ئه‌قڵانیی و گرینگییه‌كى ئه‌كادیمییه، چونكه هێنده‌ى ئایین بۆته كۆنه‌ستى تاكى كورد، هێنده ئایدیاكانى دیكه بابه‌تى جه‌وهه‌رى نه‌بووینه له دونیاى كوردیدا، هیچێك له‌مانه تاكو ئه‌مڕۆكه‌مان نه‌كراوه‌ته پرسێكى ئه‌كادیمیانه، كه وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌ك خۆیان له ژیانى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵكدا مانیفێست كردووه، بێ ئه‌وه‌ى مه‌عریفه‌ى ئێمه لاى بۆ بكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه. هه‌ر بۆیه مشتوماڵكردنى تیۆرى بۆ ئایین له دونیابینى ئێمه‌دا دواجار ده‌بێته‌وه به جه‌ده‌لێكى جیاوازتر له جاران، به‌مه‌ش ده‌گوترێت ئایین وه‌ك به‌ركه‌وته‌یه‌كى مه‌عریفى.
ئایین؛ له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ى ڕووداوه‌كاندا
به هۆى تێگه‌یشتى نازانستیانە و نالۆژیكیانه‌ى پیاوانى كه‌نیسه، له خۆرئاوا، دیارده‌ى دووركه‌وتنه‌وه له ئایین وه‌ك په‌رچه‌كردارێك سه‌رى هه‌ڵدا، په‌یڕه‌وانى به هۆى دژ كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌قڵانیه‌كان تووشى زۆرێك كێشه‌ى گه‌وره و ئاڵۆز ببوونه‌وه، كه دواجار باجه‌كه‌ى ئایین و كۆمه‌ڵگه‌ى خۆرئاوایی دای. دیارده‌ى دژه دین و ئیلحاد، “ئه‌تائیست” جگه له ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ى به‌شێكى بۆ ڕه‌فتارى ئایینزا و پیاوانى كه‌نیسه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخى ئایینیان له ژینگه‌ى سروشتى خۆى گواسته‌وه بۆ نێو به‌رژه‌وه‌ندى كه‌نیسه و ده‌سه‌ڵات و پیاوانى ئایینى.
كاتێكیش باس له ئایین و ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین، ئاماژه‌یه بۆ كۆى قوتابخانه عه‌قائیدیه‌كانى دونیاى مۆدێرنه، مانه‌وه‌ى ئایین له‌م ژینگه مرۆڤكرده‌یه‌دا. له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌دا كه به مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه ناوزه‌ندكراوه، گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شى ئایین، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى سكۆلاریزم له ئه‌وجى په‌ره‌سه‌ندنى دایه وه‌ك ئه‌وروپا و وڵاته خۆرئاواییه‌كان كه ئه‌م كۆچه پێچه‌وانه‌یه به ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كرێت. لیۆ شتراوس به وردى په‌ى به‌و گۆڕانكارییه جه‌وهه‌ریه ده‌بات و ده‌ڵێت: مۆدێرنه ئه‌و چانسه‌ى له ده‌ستداوه، چیتر بتوانێت ئه‌قڵانیه‌ت له خۆرئاوادا وه‌ك جیهانێكى به‌خته‌وه‌ر له‌به‌رانبه‌ر ئاییندا بهێڵێته‌وه. ئه‌م دۆخه‌ى مۆدێرنه و دونیای مۆدێرنه هه‌ڵگرى شوناسێكى دیاریكرا و نه‌بوو، به‌ڵكوو وه‌ك شۆڕشێكى ئایدیاى له‌به‌رده‌م ته‌وژمى ده‌سه‌ڵاتى كه‌نیسه خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرا، بیرمه‌ندانى ئه‌وساكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان به دوور بگرن له ئایینى كه‌نیسه هاتن كۆمه‌ڵگه‌یان دابه‌شكرد به‌سه‌ر دوو دونیاى جیاوازدا، كۆمه‌ڵگه‌ى كراوه و داخرا و.
لە سەدەی نۆزدە، چەمکی کۆمەڵگەی کراوە و داخراو، وەک بابەتێکی فکری و فەلسەفی لە نێوان بیرمەندانی ڕۆژئاوایی سەری هەڵدا، ڕەوادی ئەم تێزانە گەیشتبوونە ئەو باوەڕەی، کە دوو جۆر سیستەم هەیە، یان دوو جۆر کو‌لتوور و نەریت لەنێو کۆمەڵگەکاندا هەیە، (کراوە و داخراو).
لە سەدەی نۆزدە، چەمکی کۆمەڵگەی کراوە و داخراو، وەک بابەتێکی فکری و فەلسەفی لە نێوان بیرمەندانی ڕۆژئاوایی سەری هەڵدا، ڕەوادی ئەم تێزانە گەیشتبوونە ئەو باوەڕەی، کە دوو جۆر سیستەم هەیە، یان دوو جۆر کو‌لتوور و نەریت لەنێو کۆمەڵگەکاندا هەیە، (کراوە و داخراو). مەتنی ئەم تێگەیشتنەشیان هاوکات بوو لەگەڵ دەنگە دەنگی نێوان پیاوانی کلێسا و ڕۆشنبیران، نیچەی فەیلەسوف بە هەژێنەری ئەم دۆخە ئەژمار دەکرێت، پایە فەلسەفییەکانی ئەو ببوە وێستگەیەک بۆ جیاکردنەوەی جیاوازیەکان، نیچە، بەردەوام پێداگری لەسەر کەینونەی مێژوو دەکرد، پێیوایە هیچ شتێک بەها وەرناگرێت تا نەچێتە دۆخی نامێژووییەوە، بەمە نیچە دەیەوێت قسە لەسەر ڕووداوەکان بکات، لای ئەو ئەوەی مێژوو لە نێو ڕووداودا بە دەستی دەهێنێت ئەزموون نییە، بەلکوو کۆی حاڵەتە پێشمەرجەکانە، کە دۆزی ڕووداوکە دەیانخوڵقێنێت نەک مێژوو. هیگڵ و هایدێگەر، تەنانەت مارکس‌یش، لە کتێبەکەیدا (سەرمایە)، قسە لەسەر گیرفان دەکات، وەک جیاوازی چینایەتی کە ئەو، ئەمە بە بکوژی مرۆڤایەتی ناوزەندی دەکات.
کۆی ئەم بیرمەندانە تێزەکانیان بە دەوری ئەو دوو چەمکە دەخولانەوە. پێچەوانەی ئەم ڕوانینە بۆ کۆمەڵگە لە سەدەی بیست و بیستویەک بیرمەندە فەرەنسایی و ئەمریکاییەکان بوون، کە زاراوەیەکی دیکەیان وەک چەمک هێنا ناو مەنزومەی فیکری ڕۆژئاوایی، لەگەڵ خۆی دونیایەک ئیشکالیەتی مەعریفی و فەلسەفی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەمەش زاراوەی یان باشتر بڵێین تێزی (کۆمەڵگەی کۆنتڕۆڵکراو) بوو. ئەم چەمکەش پەیوەندی بە گەشەی ئابووری وڵاتان و سیستەمی بانک و بازاڕی ئازاد و تەکنەلۆجیاوە هەیە، جیهانگەرایی (عەولەمە) و غەزووی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرانبەر تاک و گەلاندا، ڕوانگەی زۆرێک لە بیرمەندانی گۆڕی، کە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت پێی دەگوترێت کومەڵگەی کۆنتڕۆڵکراو. فۆکو وەک بیرمەندێکی فەرەنسایی ئەم وابەستەییەی تاک بە کایەکانی دەوڵەت، دەبەستێتەوە بە کۆی دەسەڵاتەکان، ئەو پێیوایە ماهیەتی دەسەڵات خودی دەسەڵات نییە وەک کارەکتەر، بەڵکوو فاکتە دیسپلینکراوەکان هۆکاری ئەم دۆخەن، کە وردە دەسەڵات لەنێو هەناوی جومگەکانی دەوڵەت دروستدەکات و دوجار خۆی لەنێو کۆمەڵگە وێنادەکاتەوە. لای فۆکو سەدەی نۆردە بەرهەمهێنەری کۆمەڵگە دیسپلینەکانە، بەڵام هەمان کۆمەڵگە لە سەدەی بیست دەگەنە ئەوپەڕی لوتکەی خۆیان، کە بە ئۆرگالیزەکردنی تاکە لەنێو سیستەم و هەناوی دەسەڵات و پاشان لەنێو جەوهەری سیاسەت، بەتایبەت لە فەزای گشتیدا دەردەکەون. نابێ ڕۆمانی (دادگای)ی کافکا لەبەرچاو نەگرین بۆ دەرخستنی ئەو دوو دونیایە، کۆمەڵگەی کراوە و داخراو، کە کافکا لەم ڕۆمانەیدا مامەڵە لەگەڵ دوو جۆر فۆرم لە گوتار دەکات لەنێو کۆمەڵگەدا، ئەو یاسا بە جەدەلی نێوان ئەم دوو دونیایە دەزانێت لەکاتێکدا تەنها یاسا بەس نییە بۆ دەربازکردنی مرۆڤایەتی لەم مەنزومە کۆنتڕۆڵکراوەدا. هەمیشە بیرمەندە تازەکانی ڕۆژئاوا، نموونەی گرێبەست و قەرز و تبسی کار و سیستەمی بانکەکانیان وەک فاکتەرێک بۆ کۆنتۆڵکردنی تاک پێناسەکردووە، ئەوان بەردەوام ترسی خۆیان لەم ڕەفتاری سیستەمی ئابووری دونیای ڕۆژئاوایی، کە دابەش بووە بە سەر پارتە لیبراڵ و سۆشیال دیموکرات و چەپ و مەسیحییەکان، نەشاردۆتەوە، ئەمانە تاکیان وەک کەرەستەیەکی پیشەسازی و بەرهەمهێن وێناکردووە، ئەوەندە پێداگری لەسەر کار کار کار دەکەن، وەک دکتۆر عیرفان مستەفا لە کتێبی (مرۆڤ و دەرکەوتەکانی) زۆر جوان پێناسەی ئەو شوناسە تازەیەی مرۆڤایەتی دەکات، ئینسان لەم جیهانە بە کۆنتڕۆڵکراوەدا هێچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ برغووی سەیارەکەیدا؟!!. ئەم ڕوانینە بۆ تاک، بۆ کۆمەڵگە بۆ ئینسان ئێرادە دەکوژێت، مەبەستم ئیرادەی وجودە وەک مرۆڤ.
ده‌ركه‌وته‌ى ئایین له دیدێكى ڕه‌خنه‌ییانه‌وه
جۆرج تەرابیشی، ١٩٣٩-٢٠١٦ بە یەکێک لە لێکۆڵەر و ڕوناکبیرە جدییەکانی دونیای فیکر و فەلسەفە دادەندرێت لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی‌دا. زۆرێک کتێب و وتاری هەیە لەسەر تێگەیشتن لە فەلسەفە و هزری هاوچەرخ، جگە لەوەش توانیوویەتی ورد قسە لەسەر بونیادی ئەقلی عەرەبی و ئیسلامی بکات. ئیش‌کردنی ترابیشی ئیشکردنێکی بەراوردکاری و ڕەخنەییانە بووە، بە حوکمی ئەوەی عەرەبییەکی باشی زانیوە و ماجستێرەکەشی هەر لەسەر زمانی عەرەبی بووە، جگە لەوەش بە ئینگلیزی و فەرەنسیش قسەی کردووە. ترابیشی لە کتێبی ئەقڵی سەربەخۆ لە ئیسلامدا، دێت ئاماژە بە ئەقلی بیرکەرە و بیرنەکەراوە دەکات، لەوێشەوە موناقەشەیەکی فەلسەفیانەی لەسەر دۆخی ئەقلگەرایی دەکات، لەگەڵ ژینگەی فارابی و ئیبن ڕوشد و ڕەوادی ئیعتیزالیەکان. ئەو ویستوویەتی شتێک لەم ژینگەیە بدۆزێتەوە، کە هەم وەک ئیش‌کردنی لێیەوە زەحمەتە، هەمیش دۆزینەوەی بونیادە بیرکەرەوەکەش ئەستەمە دەستنیشان بکرێت. تەرابیشی لەم جەدەلەدا بەدوای ئەقلی سروشتی(پەتی) عەرەبیدا دەگەڕێت، لەمەشیان سوودی لە میتۆدی کانت بۆ گەڕان بەدوای ئەقڵی سروشتی وەرگرتووە. کانت جیاوازتر لە هیگڵ و تەنانەت لە ڕابەرانی سەردەمی ڕێنسانسیش لەبارەی سروشتی ئەقڵەوە بیری کردۆتەوە، هەر ئەمەشە وایکردووە کانت جیاوازتر لای تەرابیشی دەربکەوێت، بۆیە گەڕان بۆ دۆزینەوەی، یان گەیشتن بە بنەچەی ئەقڵی سروشتی، کانت یارمەتیدەری تەرابیشی بووە، تا لێیەوە لە سەرەتاکانی ئەقلی بیرکەرەوەی سروشتی عەرەبی بگات و لەناو دونیایی ئیسلامی‌دا چاوگەکانی بدۆزێتەوە. بەمەش تەرابیشی باشتر نزیک دەبێتەوە لە توخمە فەلسەفییەکان لە ژینگەی ئیسلامیی و مەسیحیدا.
تەرابیشی لە پەرتووکی ئاماژەکانی فەلسەفە لە نێوان مەسیحیەت و ئیسلامدا، هەم پارادۆکس (تناقض) هەم جیاکاری بۆچونیان یان دونیابینییان لەبارەی فەلسەفەوە دەخاتە ڕوو، لای تەرابیشی، ئیسلام بەهۆی ئەم قەتیعەگەورەییەی کە دوای فەرموودەوە لەگەڵ قورئانی وەحی ئەنجامیدا، دۆخی گۆڕا. بۆ مەسیحیەتیش هەمان تێڕوانینی هەیە.
تەرابیشی پێیوایە محەمەد، ئوممی، نەخوێندەوار نەبووە وەک خەڵکی پێیانوایە، ئەو دێتە سەر زاراوەکە و بەراوردکارییەکی وردی زمانەوانی لەگەڵ زاراوەی ئوممی دەکات بە پاڵپشتی قورئان و کاری بەراوردکاری لەگەڵ سیاق و مانا و دەلالەتەکانی قورئان دەکات، ئەو پێیوایە ئۆممی واتە بێ پەیام نەک نەخوێندەوار
لای ئەو فەلسەفە لەنێو ژینگەی ئایینی‌دا دەخنکێت، نەک گەشە بکات، بۆیە ئەو ئایین بە خنکێنەری فەلسەفە وێنادەکات. هەر بەو شێوەیە فەلسەفە بە دوور دەگرێت لە دونیای ئایدۆلۆجیادا، لە کتێبی مارکسیەت و ئایدۆلۆژیا بە وردی دێتە سەر ئەم باسە. بێگومان ئەم نووسینەم بۆ خاتری زنجیرە کتێبێکی جۆرج تەرابیشییە، کە لە دەرئەنجامی گفتوگۆیەکی فیکری و کولتووریانە لەگەڵ ئەقڵی جابری کردوویەتی، بەتایبەتی لە کۆتا بەشی زنجیرە کتێبەکانی، کتێبێکی بە ناوی (لە ئیسلامی قورئانەوە بۆ ئیسلامی فەرموودە) کە دەزگای ئایدیا چاپی کردووە. تەرابیشی لەم کتێبە تەنها نووسەر و لێکۆڵەر و ڕوناکبیر نییە، بەڵکوو وەک مێژووناس و زمان‌ناس و ئاییناسێک دەردەکەوێت، ئەو مێژوو بە لێکدانەوە و شرۆڤەکانی دەهاڕێ، توراسی ئیسلام نابەستێتەوە بە قورئان، ئەو قورئان دەبەستێتەوە بە کو‌لتوور، بە توراسی عەرەبیەوە. لە پێغەمبەری ئوممیەوە دەست پێدەکات و لێکدانەوەیەکی جوان بۆ زاراوەی ئوممی دەکات، ئەو پێیوایە محەمەد، ئوممی، نەخوێندەوار نەبووە وەک خەڵکی پێیانوایە، ئەو دێتە سەر زاراوەکە و بەراوردکارییەکی وردی زمانەوانی لەگەڵ زاراوەی ئوممی دەکات بە پاڵپشتی قورئان و کاری بەراوردکاری لەگەڵ سیاق و مانا و دەلالەتەکانی قورئان دەکات، ئەو پێیوایە ئۆممی واتە بێ پەیام نەک نەخوێندەوار، چونکە لە زۆر شوێنی قورئان ئۆممی بۆ گشتیش بەکار هاتووە، بەلای تەرابیشی ئەم گشتاندنە بۆ مەبەستی نەحوێندواری نەبووە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەیە، کە ئێوەی عەرەب پەیامتان نەبووە، واتە پەیامهێنەرتان نەبووە، بۆیە ئێمە محەمەدمان وەک پەیامهێنەر بۆ ناردوون. لەبەشێکی دیکەدا، نووسەر شتێک دەردەخات لەبارەی ئیسلامی حەدیسەوە، ئیسلامی فەرموودە لای تەرابیشی دوای کپکردنەوەی دەنگی ڕەوادی موعتەزیلەکان زیاتر گەشەیان کردووە، بە کزبوونەوەی دەنگی ئەوان، کە لایەنگری قورئان بووینە بۆ جێبەجکردنی ئایین و تێگەیشتن له پەیامی خودا، بەلام بە هۆی ئیش‌کردن لەناو فەرموودەدا و کردنی بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ ئایینداری، ئیدی قورئان دوورخرایەوە لە تەنها سەرچاوە بۆ تەشریع. تەرابیشی ئەم عەمەلیەیەش ناو دەنێ لە ئیسلامی پەیامەوە بۆ ئیسلامی فتوحات، چونکە ئەو پێیوایە لایەنگرانی فەرموودە زیاتر لەوانە بوون، کە کۆیلە یان ئەنسار، یان غەیرە عەرەب بووینە و بە هۆی فتوحاتەوە هاتوونەتە ناو ئیسلام.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه مارتن لۆسه‌ر ١٤٨٣ – ١٥٤٦ كه به یه‌كێك له ڕیفۆرمخوازی ئایینى مه‌سیحى داده‌ندرێت له ئه‌وروپا، لۆسه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌ك، كه خۆى له‌چه‌ند خاڵێك ده‌بینیه‌وه وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك، كلێسا و ده‌سه‌ڵاتى پیاوانى ئایینى خسته ژێر پرسیاره‌وه، تێگه‌یشتنى ئه‌و بۆ ئایین و په‌یڕوانى ئاینى مه‌سیحى جیابوو، لۆسه‌ر خوداى وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى ده‌سته‌مۆكراوى ده‌ستى ئینسان سه‌یرنه‌ده‌كرد، به‌ڵكوو خودا لاى لۆسه‌ر خولقێنه‌رێكى بێده‌نگه و، مه‌سیح له‌نێو تێكستدا قسه ده‌كات، بۆیه ئه‌و زیاتر كارى له بونیادى دین ده‌كرد، ده‌یویست له جه‌وهه‌رى ئایینه‌وه گوتارى خۆى ته‌رحى ئه‌وانى دی بكات، نامه‌كه‌ى لۆسه‌ر ئیشكالیه‌تى گه‌وره‌ى له ڕۆما و ئه‌وروپا هێنا پێشه‌وه، ترس له گوتار و زمانه ڕیفۆرمخوازیه‌كه‌ى لۆسه‌ر تا ده‌هات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى كلێساوه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرا، ئه‌مه‌ى لۆسه‌ر ته‌نها ڕه‌خنه نه‌بوو له فه‌زاى ئاینى مه‌سیحى، وه‌ك دین، به‌ڵكو جه‌دلێكى ڕادیكاڵیانه‌ش بو بۆ هه‌لومه‌رجى ئاییندارى له‌و سه‌رده‌مه‌دا. لۆسه‌ر گومانى خستبوه سه‌ر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى پیاوانى كلێسا، ئه‌و دۆخه‌ى كلێساى به كارگه‌ى به كۆیله‌كردنى په‌یڕه‌وانى ئاینى وێناده‌كرد، ئه‌و له مه‌نزومه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ها و سه‌روه‌رى ئینجیل ژینگه‌ى چه‌پێندراوى ئاییندارى به دۆخى ناجێگر پێناسه‌ده‌كرد. لاى لۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات نوێنه‌رى خودا نییه له‌سه‌ر زه‌وى، ئه‌و پێیوایه خودا له بووندا خۆشه‌ویستى بۆ ئینسانه‌كان به‌رهه‌م هێناوه، جه‌وهه‌رى ئاییندارى خوشه‌ویستییه، نه‌ك قوربانیدان. لۆسه‌ر هه‌میشه به گژ به‌قوربانیكردنى مرۆڤ بۆ ئایین داچۆته‌وه، هه‌میشه ئه‌م واقیعه‌ى به كوشتنى ئیراده‌ى ئینسان لێكداوه‌ته‌وه. پرسی لێخۆشبوو‌ن و تاوان و پاداشت، به گوتارى دینیى نه‌زانیوه، ئه‌و پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد ئایینى مه‌سیحى، خۆى په‌یامێكه بۆ لێخۆشبوو‌ن، خودا له‌نێو زمانى ده‌قدایه و له رۆحى ئینسانه‌كان دێت و ده‌چێت. ده‌سه‌ڵاتى كلێساشى به سته‌مكار و به‌گه‌مژه سه‌یركردنى په‌یڕه‌وانى ئایین ڕه‌نگ کردووه. كاتێك پیاوانى دین، خۆیان له به‌رگى نوێنه‌رى ئاسمان نمایش ده‌كه‌ن و له‌برى لێخشبوون و گه‌یشتن به به‌هه‌شت، پاره وه‌رده‌گرن. لاى لۆسه‌ر ئه‌م نمایشه جگه له به‌كه‌م سه‌یركردنى مرۆڤ و بێ به‌هاكردنى ئاین و خودا، هیچ مانایه‌كى دیكه نادات. وه‌ك هایدێگه‌ر وه‌ك یه‌كێك له بیرمه‌ندانى فه‌لسه‌فه‌ى (بوون و نه‌بوون) الوجود والعدم داده‌ندرێت، هایدێگه‌ر گریمانه‌ى ورد له‌باره‌ى تێڕوانى مارتن لۆسه‌ر بۆ دین به‌رچاو ده‌خات، لاى هایدێگه‌ر، لۆسه‌ر به‌شێك بووه له منزومه‌ى ئایینى مه‌سیحى و بونیاده چاكسازییه‌كه‌ى ئه‌و له‌نێو ده‌ق نه‌بوو، به‌ڵكوو ئیشكردن بووه له‌سه‌ر چه‌مكی ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌ها بۆ ئایینى مه‌سیحى. جگه له‌وه‌ش هایدێگه‌ر له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ( تێگه‌یشتنى بنه‌ڕه‌تى له میتافیزیكا)، نه‌ك ئایین و ته‌واوى وجود ده‌خاته ژێر پرسیار و فه‌یله‌سوفانێكى وه‌ك نیچه و كانت و ماركس و هیگڵ و شۆپنهاوه‌ر به ڕۆحى ڕۆشنگه‌رى ده‌زانێت.
بێگومان تێگه‌یشتن له بیركردنه‌وه‌ی مارتن لۆسه‌ر دژوار بووه، دژه لۆسه‌ریه‌كان زۆرن، به‌شێك له بیرمه‌ندانى ڕۆژئاوایی لۆسه‌ر وه‌ك فه‌نته‌مینتالیستێك ناوى ده‌هێنن، پێانوایه مارتن لۆسه‌ر جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بووه ته‌جاوزى دین بكات و یه‌ك دیدگاى نه‌بووه بۆ كۆى ئایینه‌كان، به‌ڵكو گوتارى لۆسه‌ر بۆ چه‌مكى ئایین هه‌ڵگرى هه‌مان دۆخى گوتارى ئیسلامییه، له چه‌رخى ناوه‌ڕاستدا. بیرمه‌ندانى وەك ئیبن ڕوشد و فارابى و ته‌نانه‌ت غه‌زالیش، كه به ڕه‌وادى ڕۆشنگه‌رى ئایینى داده‌نرێن، تێگه‌یشتیان بۆ ئایین و ئه‌وى به‌رامبه‌ر ئایدیالیستانه و مه‌حافزكارانه بووه. ئه‌م بزاوته هاوكات بووه له‌گه‌ڵ شۆڕشه دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ى مارتن لۆسه‌ر، به‌س له دوو دونیاى جیاوزدا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئیسلام له ئه‌وجى په‌ره‌سه‌ندنى خۆیدا بووه، مه‌سیحیه‌تیش له ئه‌وروپا ده‌خولایه‌وه به‌ده‌ورى سته‌مكاریدا. لۆسه‌ر به دژه یه‌هودى ناسراوه له مێژوودا، گیانى تاكى مه‌سیحی به پیرۆز سه‌یر كردوه، هیگڵیش ده‌كه‌وێته هه‌مان هه‌ڵه‌وه ئه‌و (پێیوایه خودا ڕۆحى پیرۆزى دابه‌زیوه بۆ زه‌ویى و چۆته گیانى ئه‌ڵمانه‌وه)، ئه‌م تێگه‌یشتنه هیگڵییه بۆ به پیرۆز سه‌یركردنى تاكى ئه‌ڵمانى، دواجار بۆته ئایدۆلۆژیا و سته‌مكارى لێ به‌رهه‌م هاتووه، لۆسه‌ر له كتێبی (درۆى یه‌هودیه‌ت)، جووله‌كه له ئه‌وروپا به كوشنده‌ترین نه‌خۆشى ناو ده‌بات، بۆیه له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت «یه‌هودییه‌كان كرمێكى كوشنده‌ن، له‌نێو جه‌سته‌ى ئێمه‌د»ا. ڕوانگه‌ى لۆسه‌ر زۆر ئایدۆلۆژیستانه بووه، ئه‌م تێزه كوشتنده‌یه‌ى مارتن لۆسه‌ریش دواجار بۆته به‌شێك له ئایدۆلۆژیاى نازى و هیتله‌رى لێ به‌رهه‌م هاتووه و له ده‌رئه‌نجامدا كۆمه‌ڵكوژى جووله‌كه‌كانى له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا تێیدا ڕوویداوه.
فتوا؛ وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كى جیاوزى له دونیاى ئاییندا
فتوا وەک چەمکێک لە دونیای مەعریفی ئێمە، هەڵگری دۆخی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە. بە درێژایی دیرۆک هەمیشە دەرهاویشتەکانی فتوا شێوەیەک لە ڕیتمی نەریتی کۆمەڵگەکان وەردەگرێت، لە بەرگ و ڕەنگی تازەوە خۆیان نمایش دەکەنەوە.
کارین ئارمستروێنگ لە پەرتووکی (مێژووی خوڵقێنەری مەزن) دیرۆکی فتوا، دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرهەڵدانی جیاوازییەکان لە دونیای موسڵماناندا، بەتایبەت لەسەر پەیڕەوی ئایین و دەسەڵات و بوارە فقهی و شەرعییەکان. نووسەر کۆتایی خەلافەتی ڕاشیدین، بە سەرەتای دەرکەوتنی فتوا دیاری دەکات، لای ئەو بوونی تێگەیشتنی جیاواز و خوێندنەوەی جودای پەیڕەوانی ئایین بۆ ئیسلام، ئەدەبیاتی تەئویل و لێکدانەوەی دژبەیەک بۆ قورئان و فەرموودەی فراوانتر کردووە. هەرچەند من جیاوازتر لە نووسەر بیر دەکەمەوە و مێژووی فتوا دەگەڕێنمەوە بۆ سەردەمی خەلافەتی پێشەوا ئەبوبەکری سدیق، کاتێک بەشێک لە موسڵمانان دوای وەفاتی پێغەمبەر ( د. خ ) گوتیان «چیتر زەکات نادەین، چونکە ئێمە تەنها محەمەد بە نوێنەری خودا دەزانین و زەکات نادەین بە چێنشینی ئەو». پێشەوای موسڵمانانیش فتوای لە دژیان دەرکردوو، وتی( شەڕیان لەگەڵ بکەن، تا زەکات بۆ بەیتولمال دەهێنن). ئەمە یەکەم دەرکەوتنی فتوا بوو، لە دژی ئەوانەی لە خەلیفە، وەک دەسەڵاتداری ئەوسا هەڵگەڕانەوە. ئەمە جورئەتێکی گەورەی دەوێت، بۆ خەلیفە ئەم فتوایە بدات، چونکە لە هیچ دەقێکی قورئان بە زەقی نەهاتووە، ئەگەر موسڵمان زەکاتی نەدا بە دەسەلاتداری ئیمانداران دەبێ جەنگی لەگەڵدا بکرێ، یان بکوژرێت. دیارە ئەم شەڕە درێژەی هەبوو، تا ناچار بەزەکاتدان کران، ئینجا ڕێگایان پێدرا وەک موسڵمان لەسەر خاکی ئیسلام بژین. ئەمە وێنەیەکی ڕۆشنی، پەیوەندی فتوا و دەسەڵاتە لەفەزا گشتییەکەی حکومڕانیەتی ئیسلامی‌دا.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بە دوو جۆر فتوا بدەین، فتوایەک خودی پێغەمبەری ئیسلام، وەک تەفسیر و تەئویل بۆ قورئان داویەتی، بۆ نموونە، لەبارەی ئەو ئەحکام و سەنەدانەی، کە پێویستیان بە شەرح و لێکدانەوەی زیاتر هەبووە، بەمەش دەگوترێت (فەرموودە). بەس فەرمودەکانی پێغەمبەر لە زەمەنی ژیانی پەیامهێنەردا وەک بەشێک لە دین تۆمار نەدەکران، ئەوان لە سیاقی مێژوو هێشتبوویانەوە و وەک زمانی دووەمی ئایین مامەڵەیان لەگەڵ نەدەکرد، بە دەلیلی چی، بەو بەڵگەیەی یاوەرانی پێغەمبەر فەرموویان ئەی پێغەمبەری خودا قسەکانی تۆش بنووسینەوە، ئەمیش وتی نا. ئایەتی (پێغەمبەر هیچ قسەیەک ناکات تەنها ئەوە نەبێت، کە ئێمە وەک وەحی بۆی دەنێرین)، ئاماژەیەکی ڕوونە، کە تەنها قورئان و ئایەتەکانی ڕێگا پێدرابووە بنووسرێتەوە و وەک دین چاوی لێبکرێت، ئەمەش هۆکاربووە، کە دوای سێ سەدە ئینجا دەسەڵاتی ئیسلامی بۆ ڕایکردنی کارەکانی بڕیار لەسەر کۆکردنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەر بدات، ئەمەش دۆخی دووەمی فتوایە، کە ئاماژەم پێدا، ئەم دۆخە لەدوای کۆکردنەوەی فەرمودە بەرهەم دێت. بێگومان بەمەش جۆرێک لە تێگەیشتنمان بۆ دروست دەبێت، کە فتوا پەیوەندی بە سوڵتەوە هەیە، دەسەڵاتداران بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان پێویستیان بە فتوای زانایان و فتواداران دەبێت. ئیمامی حەنبەل لە کتێبی (المسند) نزیکەی سی هەزار فەرموودەی کۆکردۆتەوە و شەرحی بۆ کردووە و دابەشیکردووە بەسەر چەند باب و ئەحکامێک لەناو شەریعەتدا، فتواکانی ئەو جێی باوەڕی سوڵتەی ئەوکاتەی موسڵمان بووینە. کاتێکیش دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی دادەمەزرێت، مەزهەبی حەنبەلی بە فەرمی دەکەنە بنەمای دەوڵەتەکەیان. بێگومان دەسەڵات، لە مێژووی خۆیدا دینی وەک بەشێک لە جەستەی خۆی سەیرکردووە، هەمیشە زانایانی بەکارهێناوە بۆ جێگیرکرنی پایەکانی خۆیی و مەرکەزیەتی بڕیارەکانی، لە سەردەمی ئیمامی شافیعیدا تەنها کەناڵێک کە دەرفەت بوو بێت خەڵک و موسڵمانان بەرپرس و خاوەن دەسەڵاتی ئیسلامی تێدا ببیندرێت، تەنها مزگەوتەکان بووە، ئەمیش لەکاتی وتاری هەینیدا، چونکە ئەوکاتە بە هۆی زۆری ستەمی دەسەڵاتدارانەوە موسڵمانان ڕەخنەیەکی زۆریان لە فەرمانڕەوایان هەبوو، بەس دەبینین سوڵتە دێت، فتوایەک بە ئیمامی شافیعی دەردەکات، کە هەر کەسێک لەناو خوتبە و لەکاتی نوێژی هەینیدا قسە بکات، نوێژی بەتاڵ دەبێت و خودای تاقانە لێی وەرناگرێت. بێگومان مەدلولی ئەمە تەنها ئەوە دەگەیەنێت، کە سوڵتە فتوا بۆ مانەوەی خۆی دەردەکات. نموونەی جیاوازی بۆچوونی مەزهەبەکانی دیکە لەگەڵ یەک و ئەم خیلافە گەورەی نێونان شیعە و سوننە و دروست بوونی سەدەها تەیاری فکری و ئایدۆلۆژی دژ بەیەک لەنێو هەناوی ئیسلامدا، فتوای لە دۆخی سروشتی ئایینی گۆڕیوە بۆ بەرژەوەندی سوڵتە و دەسەڵاتدارانەوە.
ئایین و دژه‌كانى
ئەناخسیماندەر ( ٦۱۰- ٥٤٦ی پ ز ) سەبارەت بە دۆخی مرۆڤ لەبەردەم گۆڕانکارییە سروشتییەکاندا پێیوابووە، چونکە کۆرپەی مرۆڤ ناتوانێت بێ یارمەتی بژیت، کەواتە ئەگەر یەکەم مرۆڤ کۆرپە بووبێت نەدەما؟!!. بەلای ستیڤن هۆوکینگی زانای فیزیایی ئەم ڕوانینەی ئەناخسیماندەر ئاماژەیەکە بۆ بیردۆزی پەرەسەندن. سروشتناسان، بەتایبەت چارلز داروین، زانای بەناوبانگی بەریتانی، بە سوود وەرگرتن لە دوو شێوازی گەیشتن بە دەرئەنجامی بیرۆکەی گەشەسەندن. گەڕان و وردبوونەوە لە تاقیگە شیکارییەکانی تایبەت بە دۆزینەوەی ڕەچەڵەکی بوونەوەرەکان، توانی ئاکامی زانستی باش بۆ سروشتناسان بەرهەم بهێنێت و کتێبی (ڕەچەڵەکی چەشن) بنووسێت و لەسەر ئەم کتێبەش سەدان کتێب لە دژی نووسرا، بەتایبەتی لەسەر بۆچوونی لەبارەی گەشەی مەیمونەوە بۆ مرۆڤ، کە لە پێش ئەو ئەناخسیماندەر گومان دەخاتە سەر ڕەچەڵەکی مرۆڤ، پێوایە ئەگەر مرۆڤ وەک کۆرپە خوڵقابێت، ئەوە توانای خۆ بەڕێوەبردنی نییە، بۆیە زوو لەناو دەچێت، ئێستا کە ماوە، کەوایە هۆیەکی دیکە بۆ ئەفراندنی مرۆڤ لە ئارادایە، کە لای ستیڤن هۆوکینگ لە کتێبی (گەردوون لە توێکڵە گوێزێکدا) دەریدەخات، گەردوون خۆی توانای دروستکردنی شتەکانی هەیە، بە مرۆڤیشەوە، کە دەریدەخات مرۆڤ خۆی خۆی خوڵقاندوە؟!!!. لای ستیڤن، ئافرێنەر، خودی گەردوونە، بەلای ئەو سروشت ئۆرگالیزەیەکی وزەبەخشە، خۆی ئیمکانیەتی خوڵقاندنی گەردیلەکانی خۆی هەیە، ئەم تێگەیشتنەی زانایەکی وەک ستیڤن بۆ سروشت کاریگەری ڕوانگەی زانایان بۆ ئەفرێنەر، سروشت، گەردوون گۆڕیوە. لە کتێبی (دیزاینی مەزن) ستیڤن، پێداگری زانستیانە لەسەر مەقایسی کەونی دەکات و پێیوایە، سروشت خۆی توانای دروستکردن و ڕاگرتنی ئەندازەی کۆی شتەکانی ناو گەردوونی هەیە.
ئەندازەی پێوانەیی و ئەفراندن و بەڕێوەبردن، جۆرێکە لە سروشتی بوونەوەر، بۆیە ستیڤن لە کتێبی (کورتەیەک لە مێژووی کات) جیاوازتر لە تێڕوانینی زانایان بۆ مێژووی گەردون بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت، لەم پەرتووکەدا ستیڤن دەچێتە سەر دۆخی کات لە نێو گەردووندا. ڕامان دەهێنێت کە لە دۆخی کاتدا پێوانەیی فیزیایی و گریمانەی نێو سروشت دەخەملێندرێت بە مێژووی خەڵقەتەوە، لەمەدا ئەم تێزەی ستیڤن لای بەشی زۆری زانایانی فیزیایی و سروشتناسان دەبێتە پرسیار، پرسیار لە سەرەتای بوون و پێش بوون، ئەفرێنەر و دوای ئەفرێنەر، بەلای کەسێکی وەک ڕیچارد داوکینز، کە بلیمەتێکی بەریتانییە و لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا بەناوی (وەهمێک) قسە لەبارەی فەلسەفەی ئەتایستەکان و بونیادی ئەم ئایدیایە دەکات، وەک دژە خوا، یان دژە ئایین و باوەڕەکان، لای ئەو ئاسان نییە لە دەرەوەی خودا بیر لە سروشت و بوون و گەردوون بکەیتەوە، پێشیوایە، خوای تاکی، کە ئەنیشتاین سەرەتا ئەم زاراوەی بەکارهێناوە و دواجار بۆتە بابەتێکی لێوردبوونەوە لە نێو پیاوانی ئاینی کڵێسادا، ڕیچارد لەم کتێبەدا دونیایەکی فراوانی بۆ تێگەیشتن لە چەمکی ئایین و خودا خوڵقاندووە، کێشەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەستۆتەوە بە شێوازی تێگەیشتن لە خودا و ئایین لای ئایینداران.
لێرەدا دوو شێوە تێڕوانین بۆ تێگەیشتن لە خودا و ئایین تێدا ئاراوە، بەشی زۆری تێگەیشتنی ئینسان بۆ ئایین و خودا تێگەیشتنێکی غەریزی و فیزیکییە، لەکاتێکدا خودا ئەوەندەی لەنێو سروشت و گەردوونە، ئەوەندەی لە دەروونی مرۆڤەکان ناخەملێندرێت، مرۆڤ هەمیشە ویستوویەتی لە هەست و نەست و دەروونی خۆیەوە خودا وێنابکات، کە ئەمە شتێکی کەینوونییە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ڕیچارد لە کتێبەکەیدا(وەهمێک) نموونەی کەسێک دەهێنێتەوە، کە دواجار بۆتە قەشە و مامۆستای ئەو، دەڵێت: ڕۆژێک مامۆستاکەم لە شوێنێکی دڵڕفین دادەنیشێت و خەیاڵی جوانی ژیان بۆ خۆی ڕایدەکێشێت، لە پڕێک کارەساتێکی سروشتی ڕودەدات و ئەو دەربازی دەبێت، دوای ئەمە ئەو دەبێتە قەشە و باوەڕدار؟!!!. ڕیچارد دەڵێت: ڕەنگە هەر هەمان نموونە بۆ کەسێکی دیکە پێچەوانە بکەوێتەوە و کەسەکە ببێت بە ئەتایست؟!!. کەوایە ژینگە و گۆڕانکارییە سروشتی و گەردونیەکان، مەرج نییە یەک ئامانج بپێکن، یان یەک وێنە بخوڵقێنن لە ناخی مرۆڤدا.
فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریک نیچە لە کتێبی(دژە مەسیح) جگ لەوەی بە خوێنەرەکانی دەڵێت ئەگەر کتێبی (وای گوت زەردەشت)ان نەخوێندبێتەوە لەم کتێبەشم ناگەن. نیچە سەبارەت بە ئایین و کوشتنی مەودای ئەقڵ و هۆش، بە وردی، وردە خواکان، خوای دەروون، خودای نێو نا ئاگایی بە ئەنجامدەری بێدەنگ کردنی کۆی ئەو شتانە دەزانێت، لای نیچە مەسیح، هەمیشە دەمانکۆژێت، بە یۆتۆپیاکانی، بە وێنە و خەیاڵە دۆزەخییەکانی.
ئه‌نجام:
ئه‌وه‌ى له‌م لێكۆڵنه‌وه‌یه ئاماژه‌مان پێداوه، هه‌روا كارێكى ساكار و تێپه‌ڕ نه‌بوو. بێگومان ڕه‌نجى بیركردنه‌وه‌یه‌كه كه له‌گه‌ڵ كۆى ئه‌و دیارده و به‌ركه‌وتنانه‌ى نێو دونیاى ئایین و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه هه‌مووشمان هه‌ستى پێده‌كه‌ین و مه‌ترسییه‌كانى ده‌بینین كۆك دێته‌وه، له كاتێكدا تواناى ئه‌وه‌ى نییه، له‌به‌رده‌مى ڕابمێنێت و بیخاته چوارچێوه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌كى بابه‌تیی و زانستییانه و تیۆری. زۆرێكمان په‌یمان به‌وه بردووه كه ئایین هه‌م گرینگ و هه‌میش پێویستییه‌كى كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م ئاگاییمان نه‌بۆته زانینێكى پشت به‌ستوو به مه‌عریفه و تیۆری فه‌لسه‌فیی یان توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌خنه‌ییه‌وه. مه‌عریفه هه‌میشه به‌دواى كێشه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت تا پرسیارى ئه‌قڵانیانه‌یان له‌باره‌یه‌وه بكات. ئایین نابێت به هۆى ئه‌قڵه‌وه دژایه‌تى بكرێت، به‌ڵكوو ئه‌قڵ بۆ ئه‌وه‌یه ئایین ڕێك بخاته‌وه له‌گه‌ڵ ژیانماندا.
دیاره به چه‌ند لێكۆڵینه‌وه و كتێبێك كێشه‌ى ئایین چاره‌سه‌ر نابێت، چونگه پرسه ئایینه‌یه‌كان به تایبه‌ت له نێو كۆمه‌لگه‌ى خۆرهه‌ڵاتیی و ئێمه‌دا ڕه‌هه‌ندێكى مێژوویی و قووڵیی كولتووریی و ده‌روونیی هه‌یه، جگه له‌مه‌ش تا ئه‌ژنۆى داچه‌قیوه له فاكتی سیاسی. ویستمان له ڕوانگه‌یه‌كى هه‌ندێك پرسیارى فه‌لسه‌فیه‌وه ڕوانینیی خۆمان له‌باره‌ى ئایینه‌وه بگۆڕین كه له ئه‌نجامى تێگه‌یشتن له دیارده و به‌ركه‌وته‌كانى ئایین سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌م نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌ستت هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نییه، پرسی ئایین له دیدێكى تیۆریه‌وه ڕیفۆرم بكه‌ین.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێكى سه‌ره‌تایی تێگه‌یشتنه له ده‌ركه‌وته و به‌ركه‌وته‌كانى ئایین وه‌ك فۆرمێك له بیركردنه‌وه و جیهانبینیی مرۆڤ. به دیدى من هه‌ر گۆڕانكارى و قسه له‌سه‌ر كردنێك له بوارى كولتوورى و په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تیمان به بێ ده‌ست بردن بۆ ئایین و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ناتوانین ده‌ركه‌وته‌كانى ببینین. ده‌ركه‌وته‌كانى جوانى ئایینییش به‌و به‌ركه‌وتانه ده‌كرێت كه ئایین وه‌ك ڕۆحێكى زیندوویی نێو جه‌سته‌ى مرۆڤ سه‌یر بكرێت.
*دڵزار حەسەن: قوتابی؛ بەشی بەراوردکاری ئایینەکان/زانکۆی قەڵا
سەرچاوەکان:
المصادر العربیة:
١- معروف الرصافی: الشخصیة المحمدیة –الطبعه الخامسه بغداد – 2011
میشال مسلان – علم الادیان
٢- فریدریك كوبلستون – تاریخ الفلسفه – المجلد الثالث – ترجمة امام عبد الفتاح الامام.
٣- بول دیفیز- الاقتراب من الله – الگبعه الاولى 1944.–– ترجمه منیر شریف. المركز القومی للترجمه – القاهره – الجزیره – الطبعة اولى 2010.
٤- د.عباس عبد النور- محنتی مع القرا‌ن و مع الله فی القرا‌ن – طبعة خاصة- جمهوریه مصر العربیة – دمنهور 2004.
٥-تالیف ابراهیم علی الغوری – هزا الكون – دار الاشراف العربی – بیروت – لبنان – ص. ب 6918/11.
٦-اعداد امام عبدالفتاح امام – معجم دیانات واساطیر العالم (پلاپه اجزا‌و)–الناشر مكتب مدبولی 6 میدان- طباعت حرب – القاهره.
٧- تألیف مصطفى محمود – ڕحلتی من الشك الى الایمان – دارالعوده بیروت١٩٧١
٨-د . الشیخ محمد مجتهد الشبستری- قرا‌و ه بشریه للدین – ترجمة احمد القبانجی – منشورات الجمل – بیروت – لبنان ص . ب -5438\113
– تألیف احمد القبانجی – الله والانسان –– منشورات الجمل – بیروت –لبنان ٩-
١٠-الفلسفه الطبیعیه والالهیه – النفس والعقل عند ابی باجه وابن ڕشد- تألیف غیضان السید على- الناشر دارالتنویرللطباعه والنشر والتوزیع سنه ٢٠٠٩
١١-ڕنیه دیكارت – تأملات میتافیزیقیه فی الفلسفه الاولى
ابن السینا –١٢
الالهیات من كتاب الشفا- صدره 980ه – 1050م – دار ڕوافد ١٣-
١٤-ارنولد تویبنی – بحپ فی التاریخ – ترجمه وتعلیق – ط باقر- المجلد الاول
١٥-د. حسن یوسف – فلسفه ا‌لدین عند كیر كجارد
١٦-الفن بلانتنجا – العلم والدین والطبیعانیه – ترجمه: یوسف العتیبی – تعلیق: محمد القرنی
١٧-میرسیا الیاد – یوان ب. كوالیانو- معجم الادیان – ترجمه وتقدیم وتعلیق: خلید كدرى. طبعه الاولى ٢٠١٨م
١٨ -د.سلطان بن عبدالرحمان العمیری – ظاهره نقد ا‌لدین فی الفكر الغربی الحدیپ – الجز‌و الثانی – الطبعه الپانیه ١٤٣٩ه – ٢٠١٨م.
١٩-د. محمد بن بسیس بن مقبول السفیانی – الاسس المنهجیه لنقد الادیان- دراسه فی سۆال المنهج ونظریه البحث – المجلد الاول – الطبعه الاولى ١٤٣٧ه – ٢٠١٦م.
سه‌رچاوه كوردییه‌كان:
جه‌مال حوسێن- فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى ده‌ركه‌وتن تا كه‌وتن – چاپى یه‌كه‌م -2019 – ١
٢- نه‌وزاد جه‌مال- فه‌لسه‌فه‌ى ئایین – چاپ 2016
د. كاوه ئه‌حمه‌د – هیمداد شاهین – موقه‌ده‌س و دونیاى مۆدێرن ٣-
د.كاوه ئه‌حمه‌د – عه‌قڵ و ئیمان ٤-
٥-سه‌ید حوسه‌ین نه‌سر- گه‌ڕان به‌دواى موقه‌ده‌سدا – وه‌رگێڕانى له ئینگلیزیه‌وه: عه‌زیز یاسین
٦-سه‌ید حوسه‌ین نه‌سر- مرۆڤ و سروشت- وه‌رگێڕانى له ئینگلیزیه‌وه: عه‌زیز یاسین
٧- بێرنارد لویس – ئیسلام و خۆرئاوا- وه‌رگێڕانى له ئینگلیزیه‌وه: ڕه‌زوان حه‌سه‌ن، چاپ ٢٠١٨