چه‌مكی دووباره‌بوونه‌وه لای هیگڵ
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژێستێكی كاركردی، شێوازی بنچینه‌یی به سێكسیكردنی چالاكییه مرۆییه‌كانه. لێگه‌ڕێن با تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌ینیی ساده بكه‌ین: وێنای ئه‌وه بكه كه‌سێك وه‌ك ژێستێكی سڵاوكردن تۆقه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر درێژه‌ی پێده‌دات، و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی ڕوون و ئاشكرا له ئارادا بێت له‌سه‌ر گوشینی ده‌ستم به‌شێوه‌یه‌كی ڕیتماتیك به‌رده‌وام ده‌بێت- بێگومان من ئه‌م ده‌ست گوشینه به‌رده‌وامه وه‌ها ئه‌زموون ده‌كه‌م كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی “چه‌په‌ڵ” خه‌ریكه ڕووده‌دات، واته سێكسواڵیزهكردنێكی نه‌خوازراو وا ڕووده‌دات… له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، و مادام هیگڵ مه‌رجه‌عه بنهڕهتییهكهمانه له‌م كتێبه‌دا[1]، بۆیه وه‌رچه‌رخانه‌كانی[2] [چه‌مكی] دووباره‌بوونه‌وه (repetition) لای هیگڵ شیاوی ئاوڕلێدانه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لترن.
هه‌ر زاراوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه په‌تییه‌كه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا پێكداده‌چن و یه‌كترده‌بڕن.
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئاوه‌ژووبوونه‌وه كه خه‌سڵه‌ت ده‌به‌خشێته په‌تی مۆبیۆس و ده‌ستنیشانی ده‌كات، تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی پرۆسه‌یه‌كی دیاله‌كتیكی بێت، ئه‌وا نابێت بحه‌په‌سێین له‌وه‌ی كه فۆرمی مینیماڵی په‌تی مۆبیۆس له تیۆری دووباره‌بوونه‌وه لای هیگڵ به‌دی بكه‌ین: [هه‌ر] زاراوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه په‌تییه‌كه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا پێكداده‌چن و یه‌كترده‌بڕن. بابه‌ته لیبڕاله به‌ربڵاوه‌كه له‌باره‌ی وه‌رگه‌ڕانی چاكه بۆ خراپه بیر خۆتان بهێننه‌وه: ئاخۆ فه‌نده‌مێنتاڵیزمی دینی نیشانده‌ری ئه‌وه نییه كه چۆنچۆنی خولیا و وه‌سوه‌سه‌ی په‌ڕگیرانه له‌گه‌ڵ چاكه‌دا وه‌رده‌چه‌رخێته ناو خراپه، واته وه‌رده‌چه‌رخێته ناو هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت و دهركهر[3] كه وێرانكردنی هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی تر به ئامانج ده‌گرێت؟ له‌م حاڵه‌ته سه‌رنجڕاكێشتر بۆ بیرلێكردنه‌وه حاڵه‌ته پێچه‌وانه‌كه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن خراپه خۆی، كاتێك ڕادیكاڵیزه ده‌كرێت و ڕیشه‌یی ده‌كرێته‌وه، ده‌كرێت وه‌رگه‌ڕێته سه‌ر چاكه. مه‌سیحیه‌تی سه‌ره‌تایی بیر خۆتان بھێننه‌وه: له گۆشه‌نیگای جه‌وهه‌ری ئه‌خلاقی جووله‌كه‌وه، مه‌سیح ته‌نیا وه‌ك خراپه (evil) ده‌توانێت ده‌ربكه‌وێت، واته وه‌ك ساته‌وه‌ختێكی ئه‌بستراكت وا هارمۆنیه‌تی ناوه‌كیی ژیانی هاوبه‌ش و گشتی ده‌شڵه‌قێنێت، و شێوه نه‌ریتییه‌كانی پله‌به‌ندی (هیرارشیه‌ت) و هاوپه‌یوه‌ستی بنكۆڵ ده‌كات (“ئه‌گه‌ر ڕقتان له دایك و باوكتان نه‌بێته‌وه، حه‌واری و شوێنكه‌وته‌ی من نین”[4] و هتد)؛ كاتێك مه‌سیحیه‌ت سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م خراپه‌یه بۆ چاكه‌یه‌كی باڵا به‌رز ده‌كرێته‌وه… به‌هه‌رحاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نموونه ستانداردانه دوور بكه‌وینه‌وه، با له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی مینی‌ماڵ (هه‌ره كه‌م)ی په‌تی مۆبیۆسدا ده‌ست پێ بكه‌ین: واته دووباره‌بوونه‌وه له به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ماندا بۆ زمان. ئاخۆ هاوكێشه‌ی عه‌شق- “تۆ ئاوا و ئاوایت… تۆ!”- له‌سه‌ر ئه‌و درزه نه‌ڕسكاوه كه كڕۆكی هه‌موو هه‌مانبێژی و تۆتۆلۆژیایهك پێكده‌هێنێت؟ تۆ [مه‌عشوق]- ئه‌م كه‌سه ئه‌زموونی [و واقیعییه]، پڕاوپڕ له كه‌موكوڕییه- تۆیت، ئۆبێكتی باڵای عه‌شقه، واته هه‌مان تۆتۆلۆژیاكه درز/كه‌لێنه ڕیشه‌ییه‌كه ئاشكرا ده‌كات. ئه‌م تۆتۆلۆژیایه جار له دوای جار عاشقه‌كه ده‌حه‌په‌سێنێت: ئاخر تۆ چۆن ده‌توانیت تۆ بیت؟ به‌ڵام ئا لێره‌دا ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی تۆتۆلۆژیا له پراكتیك و موماره‌سه ڕۆژانهكانماندا بیر خۆتان بهێننه‌وه كه به ڕووكه‌ش پێچه‌وانه‌ی تۆتۆلۆژیاكهی سه‌ره‌وه‌یه: ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك ده‌ڵێت “مرۆڤ مرۆڤه”، ئه‌م ههمانبێژییه ده‌قاوده‌ق ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ مرۆڤێك له ئاستی تێگهكهیدا نییه، و هه‌موو مرۆڤێكی واقیعی و ئه‌كچواڵ پڕاوپڕه له خه‌وش و كه‌موكوڕی؛ یان كاتێك ده‌ڵێین “یاسا یاسایه”[5]، ده‌لاله‌ته شاراوه‌كه‌ی ئه‌م تۆتۆلۆژیایه ئه‌وه‌یه: ئێمه ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی یاسا بین ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی به ئاشكرایی هه‌ستی عهدالهتخوازیشمان دهپڵیشێنێتهوه-“یاسا یاسایه” ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت كه یاسا له بناوانه‌وه به‌ر مه‌بنای توندوتیژییه‌كی نایاسایی ڕسكاوه. له‌م ڤێرژنه‌ی په‌تی مۆبیۆسدا، تێگه‌یه‌كی “باڵا” (مرۆڤ، یاسا) له نزمترین دیویدا به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت، وه‌ك دووانه قێزه‌ونه‌كه‌ی كه تێگه “باڵا”كه ده‌پارێزێت.[6]
ڕووداوێكی مێژوویی، له یه‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا، پێشهاتێكی هه‌ڵكه‌وته، و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه زه‌رووره‌ته تێگه‌ییه ناوه‌كییه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كرێته‌وه،
له‌كاتێكدا له‌م نموونه‌یه، دووباره‌بوونه‌وه ژێربنكه قێزه‌ونه‌كه‌ی زاراوه دووپاتبووهكه ده‌خاته‌ڕوو، كه‌چی هیگڵ ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر كه‌یسه پێچه‌وانه‌كه، واته كه دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته مایه‌ی ئایدیاڵیزهكردن، و “ئاوفهیبونگ”[7]ی زاراوه‌یه‌ك بۆ ئاستێكی باڵاتر. وه‌رن با وێنای په‌تێكی مۆبیۆس بكه‌ین كه لایه‌كی ڕێککەوت و هه‌ڵكه‌وته[8] و لایه‌كی تریشی زه‌رووره‌ته: وه‌كئه‌وه‌ی هیگڵ ڕوونیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ژێستێك له هه‌مان دیوی هه‌ڵكه‌وتدا دووباره‌بێته‌وه، ده‌كه‌وێته دیوه پێچه‌وانه‌كه‌وه؛ دیوی زه‌رووره‌ت. له‌كاتێكدا ده‌كرێت دووباره‌بوونه‌وه وه‌ك شتێك ده‌ربكه‌وێت كه له پێداگرییه كوێرانهكهیدا، به‌رهه‌ڵستی ئاوفهیبونگی دیاله‌كتیكی ده‌كات، هیگڵ ڕێگایه‌ك بۆ تێخستنی دووباره‌بوونه‌وه له شه‌رحه‌كه‌یدا له‌باره‌ی بزاوتی مێژووییه‌وه ده‌دۆزێته‌وه: ڕووداوێكی مێژوویی، له یه‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنیدا، پێشهاتێكی هه‌ڵكه‌وته، و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه زه‌رووره‌ته تێگه‌ییه ناوه‌كییه‌كه‌ی[9] پشتڕاست ده‌كرێته‌وه، وه‌كئه‌وه‌ی هیگڵ به هۆی چاره‌نووسی یۆلیۆس سیزار ڕوونیده‌كاته‌وه:
” ئێمه خانه‌دانترین پیاوه‌كانی ڕۆما ده‌بینین وا فه‌رمانڕه‌وایی قه‌یسه‌ر به شتێكی هه‌ڵكه‌وتوو ڕووكارهكیی[10]په‌تی داده‌نێن، هه‌روه‌ها وای داده‌نێن تێكڕای كاروباره‌كان له‌سه‌ر كه‌سێتیی قه‌یسه‌ر خۆیه‌وه به‌ندن. سیسرۆ ئاوا بیری ده‌كرده‌وه، بروتوس و كاشیۆس هه‌روا. ئه‌مانه باوه‌ڕیان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه [قه‌یسه‌ر] وه‌لابنرێت، حوكمی كۆماری خۆبه‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه ئه‌م هه‌ڵوه‌سه به‌رچاوه‌ش ده‌ستی لێ وه‌شاندبوون، بروتۆس كه كاره‌كته‌ر و كه‌سێتییه‌كی هێجگار خانه‌دانانه‌ی هه‌بوو، و كاشیۆش كه له ئینێرژییهكی كرداریی زیاتر له سیسرۆ به‌هره‌مه‌ند بوو، ئه‌م پیاوه [واته قه‌یسه‌ر]یان كوشت، گه‌رچی ڕهندییهكانی ویشیان به‌رز ده‌نرخاند. به‌ڵام ده‌موده‌ست ڕوونبوویه‌وه ته‌نیا تاكه ویست(will)ێك ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی ڕۆمانی به‌ڕێوه‌ببات، و ئێستاش ڕۆمانه‌كان ناچارن ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ندبكه‌ن؛ چونكه له هه‌موو قۆناغێكدا له‌م جیهانه، شۆڕشێكی سیاسی ئه‌وكاته له مێشكی خه‌ڵكی چه‌سپاوه كه دووبارهبووبێتهوه. به‌م پێیه ناپلیۆن دووجار شكستیهێنا، و بۆربۆنهكانیش دووجار دوورخرانه‌وه. ئه‌و شته‌ی له سه‌ره‌تادا ته‌نیا وه‌ك شانس و هه‌ڵكه‌وت ده‌رده‌كه‌وت، به هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی، بوونێكی واقیعی و به‌دیهاتوو و په‌سه‌ندكراو به‌خۆوه‌ده‌گرێت”[11].
ئه‌م نموونه‌یه‌ی قه‌یسه‌ر به تایبه‌تی بۆیه په‌یوه‌ندیداره به باسه‌كه‌مانه‌وه، چونكه په‌یوسته به چاره‌نووسی ناو (name)ێكه‌وه: ئه‌و شته‌ی له پێشهاتی سه‌ره‌تایی خۆیدا، ناوێكی هه‌ڵكه‌وتی تاكه‌كه‌سێكی دیاریكراو بوو، له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌وه، ده‌بێته ناونیشانێكی گشته‌كی و یونڤێرساڵ (ئۆگۆستۆس وه‌ك قه‌یسه‌ری یه‌كه‌م). كه‌واته چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تارماییه‌كاندا بكه‌ین؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا، “ئاوفهیبونگ”ی شكستخواردووی مردووه‌كان (له‌دوای ئه‌وه‌ی كه درێژه ده‌ده‌ن به ههڵكوتانهسهرمان له شێوه‌ی تارماییه‌كاندا) ته‌نیا ئاسته‌نگ و گرفتێكی[12] نادیاله‌كتیكی نییه، شتێك كه شێوه‌ی “ئاسایی” به‌ره‌وپێشچوونی دیاله‌كتیكی ده‌له‌قێنێت، به‌ڵكوو گرفتێكی زه‌رووره كه هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ڕه‌خسێنێت، واته بۆ “ئاوفهیبونگ”ی سه‌ركه‌وتوو. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قه‌یسه‌ر: ئه‌و خاڵه بیر خۆتان بهێننه‌وه كه، به‌پێی ئه‌فسانه‌كه، قه‌یسه‌ر له شه‌وی پێش جه‌نگه‌كه كه تێیدا پیلانگێڕه‌كان شكستیان هێنا وه‌ك تارماییه‌ك خۆی نیشانی بروتوس دا. گه‌ر به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هامڵێتیش حه‌كایه‌ته‌كه‌ی قه‌یسه‌ر بخوێنینه‌وه، ئه‌وا ته‌نیا له‌دوای ئه‌وه‌ی قه‌یسه‌ر بۆ كه‌لله‌سه‌رێك كورت ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئیدی وه‌ك تارماییه‌ك هه‌ڵناكوتێته سه‌ر زیندووهكان، ده‌توانێت خۆی بگۆڕێته سه‌ر ناونیشانێكی گشته‌كی: “قه‌یسه‌ر”.
به‌هه‌رحاڵ، لێره‌دا ده‌بێت سه‌رنج له جیاوازیی نێوان دوو نموونه‌كه‌ی هیگڵ بده‌ین: له‌كاتێكدا له هه‌ر دوو كه‌یسه‌كه‌دا، دووباره‌بوونه‌وه هه‌ڵكه‌وت نه‌فی و تێهه‌ڵكێش و بڵند ده‌كاته‌وه (sublate) بۆ زه‌رووره‌تێكی تێگه‌یی، به‌ڵام ته‌نیا له حاڵه‌ته‌كه‌ی قه‌یسه‌ردا، ناوێكی شه‌خسی بۆ ئاستی ناونیشانێكی گشته‌كی بڵند ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، له حاڵه‌ته‌كه‌ی ناپلیۆندا، خاڵهكه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه، زه‌رووره‌تی ڕووداوێك پشتڕاست ده‌كرێته‌وه: ناپلیۆن ده‌بووایه دووجار شكست بهێنێت تا تێبگات كه ئیدی ڕۆژگاری وی به‌سه‌رچووه، و شكستخواردنهكهی ته‌نیا پاشهاتێكی تێپه‌ڕ نه‌بووه. قه‌یسه‌ر پێویست نه‌بوو دووجار شكستب هێنێت، ته‌نیا جارێك مرد و وه‌ك ناونیشانێكی گشته‌كی (universal title) گه‌ڕایه‌وه، واته با بڵێین به مردنی خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتێكدا ناپلیۆن وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وت و ڕووكارهكی له هه‌ردوو شكسته‌كه‌ی خۆیدا به سه‌لامه‌تی گیانی ده‌رباز كرد (شكسته‌كانی ساڵی ١٨١٣ و ساڵی ١٨١٥)، به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی بێبایه‌خ و ناكارا[13] له ده‌ره‌وه‌ی مێژوودا، له دوورگه‌ی چۆڵوهۆڵی هێلینای قه‌دیس یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌نووسییه‌وه. ناپلیۆن وه‌ك تارماییه‌ك گه‌ڕایه‌وه، نه‌ك وه‌ك تێگه‌یه‌كی یونیڤێرساڵ و گشته‌كی: واته وه‌ك ئه‌و تارماییه‌ی برازاكه‌ی خۆی ناپلیۆنی سێیه‌می ڕاونا، كه وه‌كئه‌وه‌ی ماركسیش وتوێتی تراژیدیای (كه‌وتنه‌كه‌ی ناپلیۆن) وه‌ك كۆمیدیا و گاڵته‌جاڕییه‌ك خۆی دووباره‌كرده‌وه.
به‌م پێیه ئه‌م دوو دووباره‌بوونه‌وه‌یه به‌ته‌واوه‌تی جیاوازن: یه‌كه‌میان [دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌ی قه‌یسه‌ر] ڕێگه‌ی بۆ ناونیشانێكی گشته‌كی خۆشكرد، به‌ڵام دووه‌میان [دووباره‌بوونه‌وه‌كه‌ی ناپلیۆن] ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی گشتێتی ده‌به‌خشێته شكست.
به‌هه‌رحاڵ، بارودۆخه‌كه به‌كرده‌یی ئاڵۆزتره. گه‌رچی ناپلیۆن شكستیهێنا، به‌ڵام كۆد (code)ه‌كه‌ی بناغه‌ی سیسته‌می یاسایی بۆرژوازیی مۆدێرنی داڕشت، هه‌روه‌ها خه‌ونی ئه‌وروپایه‌كی یه‌كگرتوو كه ئه‌و خۆی به‌شوێنییه‌وه بوو تا ئه‌مڕۆش ماوه‌ته‌وه (یه‌كێتیی ئه‌وروپا). له‌لایه‌كی تر، گه‌رچی قه‌یسه‌ر وه‌ك ناونیشانێكی گشته‌كی دیسان ده‌ركه‌وته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه پاشمهرگهكهی ده‌ستپێكی كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ڕۆمانییه: قه‌یسه‌ریزم ده‌بووایه هه‌میشه پشت به فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازی ببه‌ستێت. ڤێرژنه جێگره‌وه‌كانی ڕابردوو كه له شكڵێكی تارمایی ئاسادا درێژه به خۆیان ده‌ده‌ن، “كرانه‌وه‌یی” ئونتۆلۆژی پرۆسه مێژووییه‌كه پێكده‌هێنێت، چێسته‌رتۆن به ڕوونی ئه‌م خاڵه‌ی خستۆته‌ڕوو:
“ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت ئێستا جیهان له دۆخێكی باشتردا ده‌بوو، گه‌ر ناپلیۆن هه‌رگیز شكستی نه‌هێنابا، به‌ڵكوو سولاله ئیمپڕاتۆرییه‌كه‌ی خۆی دامه‌زراندبا، خه‌ڵكی ده‌بێت به‌په‌له دیده عهقڵییهكهیان ڕاست بكه‌نه‌وه. هه‌ر خودی تێگهكه شتێكی نوێیه بۆیان. گه‌رچی [سه‌ركه‌وتنی گریمانكراوی ناپلیۆن] ڕێگه‌ی له كاردانه‌وه‌ی پرووسییهكان ده‌گرت؛ یه‌كسانی و ڕۆشنگه‌ری به‌بێ ناكۆكییه‌كی كوشنده له‌گه‌ڵ دیندا ده‌پاراست؛ ئه‌ورووپییه‌كانی یه‌كده‌خست و ڕه‌نگه داڕزانی سیسته‌می په‌رله‌مانتاری و تۆڵه‌كردنه‌وه فاشیستی و بهلشهفییهكانیشی لادابا. به‌ڵام له‌م چاخه‌ی بیریاره ئازاده‌كاندا، مرۆڤه‌كان له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه به‌ڕاستی ئازاد نین بیر له هزرێكی وا بكه‌نه‌وه”[14].
ته‌نیا بژارده هه‌ڵه یه‌كه‌مه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بژارده ڕاسته‌كه ده‌سازێنێت
ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه، له دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌دا به مانا بنیامینییه ڕادیكاڵه‌كه‌ی، ئێمه ته‌نیا به‌ره‌و ڕابردوو بۆ ساته‌وه‌خته ئاوهڵاكهی بڕیاردان ده‌گه‌ڕێینه‌وه، و ئه‌مجاره بژارده درووسته‌كه هه‌ڵده‌بژێرین. به‌ڵكوو وانه‌ی دووباره‌بوونه‌وه ئه‌وه‌یه كه بژارده‌ی یه‌كه‌ممان بهناچارهكی بژارده‌یه‌كی هه‌ڵه بووه، ئه‌مه‌ش ڕێك له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره: “بژارده درووسته‌كه” ته‌نیا له جاری دووه‌مدا ده‌ڕه‌خسێت و مومكینه، واته له دوای بژارده هه‌ڵه‌كه، به ده‌ربڕینێكی تر، ته‌نیا بژارده هه‌ڵه یه‌كه‌مه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بژارده ڕاسته‌كه ده‌سازێنێت. ئه‌و تێگه‌یه‌ی گوایه ده‌كرێت ئێمه پێشوه‌خته له جاری یه‌كه‌مدا بژارده ڕاستهكهمان هه‌ڵگرتبێته‌وه، و ته‌نیا به‌هه‌ڵكه‌وتیش شانسهكهمان له‌ده‌ستداوه، چاوبه‌ست و وه‌همێكی ڕیترۆئهكتیڤه. پارادۆكسی “په‌تی مۆبیۆس”یش هه‌ر به‌م جۆره كار ده‌كات، گه‌ر ئێمه لایه‌كی په‌ته‌كه وه‌ك لای هه‌ڵه و لایه‌كی تریشی وه‌ك لای حه‌قیقه‌ت د‌رك بكه‌ین: به هۆی به‌ره‌وپێشچوونمان له‌سه‌ر لایه هه‌ڵه‌كه، (له‌وانه‌یه) خۆمان له‌سه‌ر لای حه‌قیقه‌ت ببینینه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، سنووری ئه‌م نموونه‌یه له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی گشتێتی له‌ڕێگه‌ی دووباره‌بوونه‌وه ئه‌وه‌یه كه درێژه ده‌دات به پشت به‌ستن به لێكدژییه (كانتییه)كه‌ی نێوان فۆرمی ڕه‌مزیی گشته‌كی و ناوه‌ڕۆكی دیاریكراوی ههڵكهوتئاسا. ئه‌و خاڵه‌ی لێره‌دا نادیده ده‌گیرێت بریتییه له نێوانگیرییهكهیان، ئه‌و شته‌ی هیگڵ ناوی نابوو “گشتێتیی كۆنكرێتی”. ئاخۆ كڕۆكی نێگه‌تیڤیته‌ی دیاله‌كتیكی بریتییه نییه له كورتهسێركێت[15](شۆرت)ی نێوان توخم (genus) و (یه‌كێك له) جۆره (species)كانی، به‌ته‌رزێكی وه‌ها كه توخم وه‌ك یه‌كێك له جۆره‌كانی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی تر و ده‌چێته په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌رێنی و نێگه‌تیڤه‌وه له‌گه‌ڵیاندا؟ به‌رسڤه زیرهكانهكهی ئامبهیدكار بۆ گاندی بیرخۆتان بهێننه‌وه: “تاوه‌كو كاسته‌كان هه‌بن، كه‌سانی ده‌ره-كاست و دهركراویش هه‌ر هه‌ن”. تا ئه‌وكاته‌ی كاسته‌كان هه‌بن، هه‌میشه ڕه‌گه‌زێكی هێجگار بێبه‌ها و پلهسفریش هه‌یه، ئه‌م ڕه‌گه‌زه له‌كاتێكدا به ڕووكه‌ش و فۆرماڵییانه به‌شێكه له سیسته‌مه‌كه، كه‌چی هیچ جێیه‌كی شیاوی له‌ناو سیسته‌مه‌كه‌دا نییه، و به‌م جۆره‌ش گشتێتیی (چه‌پێنراو)ی ئه‌م سیسته‌مه ده‌نوێنێته‌وه. به‌م مانایه، گشتێتیی كۆنكرێتی ده‌قاوده‌ق ئه‌و گشتێتییهیه كه خۆی ده‌خاته پاڵ جۆره‌كانیه‌وه، له كه‌وڵی ساته‌وه‌ختێكی تاقانه‌دا كه ناوه‌ڕۆكێكی دیاریكراوی نییه- به‌كورتی، ده‌قاوده‌ق ئه‌و كه‌سانه‌ی جێیه‌كی شیاویان له گشت (whole)ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه (وه‌كو لاتوپووته‌كان “rabble”) ڕه‌هه‌ندی گشته‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌نوێننه‌وه كه بهدییاندههێنێت. هه‌ر بۆیه لاتوپووته‌كان ناكرێت بسڕدرێنه‌وه، مه‌گه‌ر تێكڕای بینای كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕیشه‌وه بگۆڕدرێت (هیگڵیش به‌ته‌واوه‌تی ئاگای له‌مه‌یه؛ به ڕاده‌ی ئه‌وه‌ش یه‌كانگیره، ددان بنێت به‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری ئه‌م “گرفته شڵه‌ژێنه‌ره” مه‌حاڵه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر هۆكاره ده‌ره‌كییه هه‌ڵكه‌وته‌كان، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكاره كۆنسێپچواڵه هێجگار خۆنشین و ئیمانێنتهكان). ئه‌م گیرۆده‌ییه پێچاوپێچه‌ی گشتێتی و جۆره دیاریكراوه‌كه‌ی، خه‌سڵه‌تێكی سه‌ره‌كی جووڵه‌كه‌ی هیگڵه بۆ تێپه‌ڕاندنی ترانسدێنتاڵیزمی كانت كه تێیدا فۆرمه ترانسدێنتاڵهكه چوارچێوه‌یه‌كی له‌پێشینه‌یه و له ناوه‌ڕۆكه دیاریكراوه‌كه‌ی ههڵاوێردكراوه و نێوانگیری نه‌كراوه.
سەرچاوە:
Slavoj Žižek, Sex and the failed absolute, pp. 210-214
پەراوێزەکان:
[1]ئه‌م نووسینه كورته پاژێكه له كتێبی “سێكس و موتڵه‌قی شكستخواردوو”.
[2] Peripeties
[3]Exclusive stance
[4]دیاره ئه‌مه وته‌ی مه‌سیحه بۆ حه‌وارییه‌كانی له ئینجیل‌دا.
[5] The law is the law
[6]نمونه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ڕوون و ئاشكراتری ئه‌م ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌یه بازاڕ و ده‌وڵه‌ته: ئه‌گه‌ر بێت‌و تا كۆتاییه‌كه‌ی په‌یڕه‌وی له هێڵی بازاڕ بكه‌ین، و هه‌وڵبده‌ین قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی فراوان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێـت زیاتر و زیاتر پشت به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ببه‌سیتین، چونكه ئه‌گه‌ر بازاڕ بۆ لۆژیكه ناونشینه‌كه‌ی خۆی جێبهێلرێت، به‌ره‌و له‌ناوبردنی خۆی سه‌ر ده‌كێشێت (مۆنۆپۆلییهكان، كێبڕكێ داده‌ڕووخێنن و هتد)، و ته‌نیا ڕێكخستنێكی ده‌ره‌كی ده‌توانێت ڕزگاری بكات- ژیژه‌ك.
[7]Sublation، كه وه‌رگێڕانه ئینگڵیزییه‌كه‌ی زاراوه‌ی “ئاوفهیبونگ”ی هیگڵه، له كوردیدا ده‌كرێت هاوكات ئه‌م چه‌ند هاوتایه‌ی بۆ به‌كار بێت، كه هه‌ر یه‌كێكیان دیوێكی زاراوه‌كه ده‌نوێنێته‌وه “نه‌فیكردن، پاراستن و بڵندكردنهوه”.
[8]Contingency
[9] Inner notional necessity
[10] Adventitious
[11]Quoted from www.marxists.org/reference/archive/hegel/works/hi/lectures3.htm
[12]Complication
[13] Non-entity
[14]G. K. Chesterton, “The Slavery of the Mind”.
[15] Short circuit