‎جیهان تاراوگەیەکی گەورەیە

‎لە فەڕەنسییەوە: ئەبوبەکر حەسەن

‎سەدەی نۆزدە سەرەتای قۆناغێکی گرنگی نەخشاند و ڕەسمی کرد: ونبوونی پاشایەتی “مۆنارشی” لە جیهاندا. کاتێک پاشایەتی سیستەمێکی سیاسی بوو لە ڕێگەیەوە دەسەڵات لە کەسێکدا مومارەسە دەکرا و کۆ دەکرایەوە، کەسێک لە ڕێگەی میرات و بۆماوەوە دەستی بە سەردا دەگرت. لەگەڵ کۆتایی ڕەهاخوازیدا، دەسەڵات لە ڕێگەی هاتنە ناوەوەی مەعریفەگەلێکی حکومڕانییەوە شێوازێکی نوێی مومارەسەبوونی دەست پێکرد، لە میانەی لە خۆگرتن و دەستگەیشتنی بە مەعریفەگەلێکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافیی. بەم شێوەیە دەسەڵات خۆی لکاند بە مەعریفەوە. لەگەڵ مەعریفەدا پێکەوە گرێدران. زانستە سیاسییەکان، ئابوورییەکان و مرۆییەکان بە ڕۆنیسانسێکی ڕاستەقینەدا تێپەڕین، چونکە فەرمانڕەوایان ئەوەیان زانی کە ناتوانرێت بە بێ مەعریفەیەک، بە بێ زانینێک حکومڕانی بکرێت. کوالیتێی مەعریفە حکومڕانی دیاری دەکات. لە سەدەی نۆزدە و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا، مەعریفەی سیاسیی دەبوو بە ناچاریی و زەرورەت بەشدار بێت لە گەشەی ئابووریدا، لەناو پاڵنانیدا. لە میانەی چەند ساڵێکدا ئێمە ئەوەمان بینی کە گەشەی ئابووری کاریگەری و لێکەوتەی نەرێنی هەبوو لە سەر ژیانی تاکەکان. بەم شێوەیە لە ڕێگەی ئەم گەشەکردنەوەوە، حیکمەت و دانایی دەسەڵات لەناو ڕاستکردنەوەیەکی جێگیر و نەگۆڕی کاریگەری و لێکەوتەی بەرهەمهێنراوەکاندا نێشتەجێ بوو، دامەزرا و خۆی جێگیر کرد.

ئەمڕۆ، جیهان لەناو جێگە گرتنێکدایە لە بەرەو مۆدێلێک لە ڕەوانەکردن و ناردنە ناو خەستەخانەوە، مۆدێلێک لە نیشتەجێبوون لە خەستەخانەدا، حکومەتیش وەزیفەیەکی چارەسەرکردنی لە دەستدایە. وەزیفەی فەرمانڕەوایان گونجاندن و ڕەخساندنی تاکەکانە لە پرۆسێسیوسەکانی گەشەکردندا، ئەمەش بە پێوەری نەشتەرگەرییەکی ئێسقان.

‎ئەمڕۆ، جیهان لەناو جێگە گرتنێکدایە لە بەرەو مۆدێلێک لە ڕەوانەکردن و ناردنە ناو خەستەخانەوە، مۆدێلێک لە نیشتەجێبوون لە خەستەخانەدا، حکومەتیش وەزیفەیەکی چارەسەرکردنی لە دەستدایە. وەزیفەی فەرمانڕەوایان گونجاندن و ڕەخساندنی تاکەکانە لە پرۆسێسیوسەکانی گەشەکردندا، ئەمەش بە پێوەری نەشتەرگەرییەکی ئێسقان. تەماشاکەن چی بەڕێوەیە و بەرەو ڕوومان دێت، لە ڕێگەی شیمانە و ئیمکانە داراییەکانەوە. ئەمڕۆ لە فەڕەنسادا یاریدەرە کۆمەڵایەتییەکان بودجەی ماڵیی کردنی خەڵک دابین دەکەن. چارەسەری پزیشکی فۆرمێکە لە سەرکوتکردن. پزیشکی دەروونی لەمڕۆدا کە بە شێوەیەکی کاتیگۆری ئاسایی ـ شێتیی دیاری دەکات. گرنگی دژەـ دەروونپزیشکی، ئەنتی پزیشکی دەروونیی لەوێدایە کە ئەم دڵنیایی و یەقینە پزیشکییە بخاتە ناو گومانەوە و گومانی لێبکات، ئەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی لەوەی بڕیار دەدات دۆخی مێنتالیی تاکێک دیاری بکات. پرسیارێکی دیکەی گرنگ زانینی ئەوەیە کە دەسەڵاتی ئاسایی کردنەوە و نۆرماڵ کردنەوەی هەیە و مومارەسەی دەکات؟ دەروونناس، پزیشک؟ دەروونشیکاریی؟ پزیشکی دەروونی؟ کێ مافی ئەوەی هەیە دەبێت وەسفی  چاودێری و چارەسەری نەخۆشێکی مێنتالی و دەروونی بکات؟ بە شێوەیەکی ئاسایی، ئێمە لە کەسێکی نانۆرماڵ و نائاساییدا گوێبیستی ئەوە دەبین کە ئەم کەسە نائاساییە بوونێکە لەو چوارچێوەی کە تێیدا دەژی شکسی هێناوە. بە شێوەیەکی گشتی، پزیشکەکان ئەم کەسە لە شوێنی خۆی دەکێشنەوە و لە خەستەخانەکاندا دوورەپەرێز و بە دوورخراوەیی ڕایدەگرن، ماڵەکانی تەندروستی، کلینیکەکان. بەڵام چۆن دەهێنرێتەوە ناو شوێن و چوارچێوەی ژیانیان؟ چۆن دەیانگونجێننەوە و ماڵییان دەکەنەوە لە شوێنەکانی خۆیاندا؟ لێرەدایە کە هەڵەکانی دەروونپزیشکی دەردەکەون. چارەسەرکردن پێویستە لەو شوێنە بێت کە تاکەکەی تێدا دەژی، نەک لە سەر قەرەوێڵەکان و لە ناو کابینە ڕاوێژکارییەکاندا، کابینە ڕاوێژکارییە دوورەدەست و دوورخراوەکان لە شوێنی ژیانی کەسەکەوە. لەم حاڵەتەدا ئێمە دیسانەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گریمانەی دووەم ببینەوە، چونکە ئێمە لە سەروبەندی لێکۆڵینەوەی ئەو پەیوەندییانەداین کە لە نێوان تاک و شوێنگە کۆمەڵایەتییەکانیدایە: ئەمەش گروپێکی کۆمەڵایەتی نییە کە نەخۆشە؟ سۆسیۆپاتی لێرەوە وەک بوونێک بۆ لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت لە قوڵاییدا لە فەڕەنسادا، دەروونناس تایپگەلێک لە دەسەڵات مومارەسە دەکات، لەناو بڕیاردان لە دیاریکردنی ئەو ڕێگەیەی کە پێویستە تاکێک بیگرێتە بەر. بە شێوەیەکی پراتیکی بڕیار لە سەر ئایندەی کەسێک دەدات لەو شوێنەی  کە منداڵێک پێویستە چی وەربگرێت و چی وەرنەگرێت، چی بکات و چی نەکات، کاتێک جەخت لەوە دەکاتەوە کە توانا و لێهاتوویی مناڵێک لەوێدایە، پێویستە بۆ نموونە، ببێتە ئەندازیارێک یان پارێزەرێک. چارەسەری گروپ بە هەمانشێوە لە مەترسیدایە، چونکە گروپێک لە تاکەکان دەخاتە ناو دەستی دەسەڵاتێکی ئۆتۆریتێر و دەسەڵاتخوازی مومارەسەکراو لە ڕێگەی دەروونناسێکەوە. جیهان تاراوگە و مەنفایەکی گەورەیە، تاراوگەیەک کە حکومڕانانی دەرونناسەکانن و، خەڵکیش نەخۆشەکان. لەگەڵ هەر ڕۆژێکدا کە تێدەپەڕێت، ئەو ڕۆڵەی کە تاوانناسەکان دەیگێڕن، ئەو ڕۆڵەی پزیشکانی دەروونی و هەموو ئەوانە دەیگێڕن کە کاریان لێکۆڵینەوەیە لە سەر ڕەفتارە مێنتاڵیی و زیهنییەکان زۆر گەورەیە. هەر لەبەر ئەمەیە کە دەسەڵاتی سیاسیی لە سەروبەندی ئەوەدایە وەزیفەیەکی نوێ بگرێتە دەست کە تیراپیوکە، چارەسەرییە.

من خۆم وەك ڕۆژنامەنووسێك دەبینم. بەو پێودانگ و بەو پێوەرەی كە ئەوەی بە لای منەوە گرنگە ئەكتوێلیتێ و ئەو شتانەیە لە ئێستا و لێرەدا ڕوو دەدەن. گرنگیدان بەوەی چی لە دەورووبەری ئێمە ڕوودەدات، ئێمە كێین، چی لە دونیادا ڕوودەدات و چی دەگوزەرێت.

‎من خۆم وەك ڕۆژنامەنووسێك دەبینم. بەو پێودانگ و بەو پێوەرەی كە ئەوەی بە لای منەوە گرنگە ئەكتوێلیتێ و ئەو شتانەیە لە ئێستا و لێرەدا ڕوو دەدەن. گرنگیدان بەوەی چی لە دەورووبەری ئێمە ڕوودەدات، ئێمە كێین، چی لە دونیادا ڕوودەدات و چی دەگوزەرێت. فەلسەفە تاوەكو نیتچە داوا و خواستێكی ئەبەدی و هەمیشەیی هەبوو، یەكەمین فەیلەسوف-ڕۆژنامەنووسێك نیتچە بوو. نیتچە ئەمڕۆ و ئێستای لە كایەی فەلسەفەدا بەرهەمهێنایەوە. پێشووتر، فەیلەسوف مەعریفەی لەبارەی زەمەن و ئەبەدییەتەوە هەبوو، زەمەن و ئەبەدییەتی دەناسی. بەڵام نیتچە خولیا و كەڵكەڵەی ئێستا و هەنووكە و ئەكتوێلیتێی هەبوو. من وای دەبینم كە داهاتوو ئێمە دەیخولقێنین، ئێمە داهاتوو دروست دەكەین، داهاتوو ئەو شێوازەیە ئێمە بەرانبەر ئەوە دەوەستینەوە  و كەچی ڕوودەدات، وەستان و هەڵوەستەكردنە لەوەی چی ڕوودەدات و چی دەگوزەرێت، شێوازێكە ئێمە لە حەقیقەتدا دەبین بە جووڵەیەك، دەبین بە گومان و دوودڵی و نیگەرانییەك. ئەگەر ئێمە دەمانەوێت مامۆستای داهاتووی خۆمان بین، دەبێت بە شێوەیەكی ڕیشەیی پرسیاری ئەمڕۆ و ئێستا بكەین. هەر ئەمەشە بۆ من، وایدەبینم فەلسەفە شێوازێكی ڕۆژنامەگەریی ڕادیكاڵە.

سەرچاوە:

Michel FOUCAULT, ” Le monde est un grand asil”,Dits et écrits,T.2, n 126, Gallimard, 1994, p.434.